Pirs 180 web

Page 1

‫رێکار ئەحمەد‪ :‬هەرکاتێ دەستوور‬ ‫بخرێتە ریفراندۆمەوە دەنگی پێدەدەین‬ ‫ل‪4‬‬

‫‪180‬‬

‫ڕۆڵی ئێران لە‬

‫جێگرتنەوەی تاڵەبانیدا‬ ‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ‌،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2013/6/11‬‬

‫ل‪3‬‬

‫سێ هه‌ڵبژاردن ل ‌ه یه‌ك كاتدا‪ ،‬بانگه‌شه‌كان گه‌رم و گوڕتر ده‌كات‬ ‫ئه‌مجار‌ه دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستیحقاقی‬ ‫هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ستهێنانی كورسی و ده‌نگ ده‌بێ‬ ‫بڕیار وایە ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لەیەک‬ ‫کاتدا بەڕێوە بچێت‪ ،‬لەالیەن کۆمیسیۆنی بااڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستانیشەوە ڕۆژی ‪ ٢1‬ئەیلول بۆ ئەنجامدانی‬ ‫پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاری کراوە‪.‬‬ ‫وتەبێژی پارتی لە سلێمانی پێی وایە لە هەڵبژاردنی ئەم جارەشدا پارتی وەك هێزی سەرەكی و كاریگەر دەمێنێتەوە‬ ‫و پلەی یەكەم دەهێنێت‪ .‬راشیدەگەیەنێت «دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان ناچێتە سەر و دەنگەكانی لە خوارەوەیە‪».‬‬ ‫عەبدولوەهاب عەلی‪ ،‬وتەبێژی پارتی لە سلێمانی پێشبینیش دەكات كە ئەم جارە پۆستەكان لەسەر بنەمای ئیستیحقاقی‬ ‫هەڵبژاردن بن و حكوومەتی نیوە بە نیوە كۆتایی بێت‪.‬‬ ‫بەرپرسی راگەیاندنی حیـزبی زەحمەتکێشانیش دەڵێ «بەبڕوای ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان ئەو گۆڕانە جدی و جەوهەریە‬ ‫ناکرێت کە خەڵک پێی وابێت تەواو ئاراستەی الیەنێکی سیاسی لەگەڵ الیەنێکی دیکە دەگۆڕێت‪ ،‬ڕەنگە الیەنێک کورسیەکی‬ ‫زیاد بکات و الیەنێکی دیکەش کەم بکات‪ ،‬کە ئەوەش زۆر هاوکێشەکان ناگۆڕێت بەاڵم هەڵبژاردنەکان گەرم وگوڕ دەبن»‪.‬‬

‫هاتنی مالیكی بۆ هه‌رێم‪...‬‬ ‫سه‌لماندنی راستیی سیاسییه‌ته‌كانی بارزانی و‬ ‫چۆكدادانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكییه‌‬

‫ل‪11‬‬

‫م��اوه‌ی دوو س��اڵ و نیو ده‌ب��ێ‪،‬‬ ‫نوری مالیكی و س��ه‌رۆك بارزانی‬ ‫له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆنه‌بوونه‌وه‌و مالیكی‬ ‫س��ه‌ردان��ی هه‌رێمی ن��ه‌ك��ردووه‌‪.‬‬ ‫له‌وماوه‌یه‌دا كێش ‌ه و گرژی و دۆخی‬ ‫په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و‬ ‫به‌غدا گه‌یشت ‌ه لوتك ‌ه و رووبه‌رووی‬ ‫ب��وون��ه‌وه‌ی س��ه‌رب��ازی‪ ،‬دواج���ار‬ ‫مالیكی و كابینه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی‬ ‫سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‬ ‫و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆبووه‌و‬ ‫چ��اوه‌ڕێ ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كانی‬ ‫نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و دۆخی‬ ‫سروشتی بچنه‌وه‌و هه‌نگاو بنرێ بۆ‬ ‫چاره‌سه‌ری كێش ‌ه هه‌ڵواسراوه‌كان‪.‬‬

‫ل‪2‬‬ ‫چیرۆكی كچ ‌ه كوردێك له‌‬ ‫دیسكۆیه‌كی جۆرجیا‬

‫ل‪7‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪180‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫سێ هه‌ڵبژاردن ل ‌ه یه‌ك كاتدا‪ ،‬بانگه‌شه‌كان گه‌رم و گوڕتر ده‌كات‬ ‫ئه‌مجار‌ه دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ستهێنانی كورسی و ده‌نگ ده‌بێ‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬ ‫بڕیار وایە ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی‬ ‫کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لەیەک کاتدا بەڕێوە بچێت‪،‬‬ ‫لەالیەن کۆمیسیۆنی بااڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستانیشەوە ڕۆژی‬ ‫‪ ٢1‬ئەیلول بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاری کراوە‪.‬‬ ‫لەهەڵبژاردنی ئەمجارە جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو‪ ،‬چاوەڕێ دەکرێت‬ ‫گەرم و گوڕییەکی زۆر زیاتر بەخۆیەوە ببینێت‪ ،‬بەو پێیەی زۆرینەی الیەنەکان‬ ‫بڕیاریانداوە بەلیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن‪ ،‬جگە لەوەش‬ ‫تەواو پارسەنگی هێز لەهەرێمی کوردستان دەگۆڕێت‪ ،‬ئەگەرچی تاکو ئێستا‬ ‫یەکالیی نەبۆتەوە کەئایا هەڵبژاردنەکان بە لیستی داخراو دەبێت یاخود‬ ‫نیمچە کراوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەری زۆر هەیە هەڵبژاردنەکان بەلیستی نیمچە کراوە‬ ‫بێت‪.‬‬

‫ئۆپۆزسیۆن‪ :‬لەهەڵبژاردنی داهاتوودا بەشێوەیەکی جیاواز لەجاران‬ ‫ساختە دەکرێت‬ ‫دیاری کردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە کە‬

‫لەئێستادا کێشەیەکی زۆر هەیە لەسەر ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی‬ ‫کوردستان و ئۆپۆزیسیۆن بەهەموو توانایەکەوە کاردەکات بۆئەوەی ئەو‬ ‫ڕەشنووسە بگەڕێتەوە پەرلەمان و هەموار بکرێتەوە‪ ،‬هەربۆیەش پێیان وایە‬ ‫دانانی وادەی هەڵبژاردنەکان لەکاتێکدایە کە چەندین کێشە سەری هەڵداوە‪،‬‬ ‫ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسالمی کوردستان‪ ،‬عەبدولستار‬ ‫مەجید بەهەفتەنامەی پرسی ڕاگەیاند «ئێمە ماوەیەکی زۆرە داوامان کردووە‬ ‫کەوا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی سازان‬ ‫پێکبهێنرێت‪ ،‬بەاڵم تاکو ئێستا ئەو کۆمیسیۆنە پێکنەهێنراوە»‪.‬‬ ‫سەرەڕای بوونی چەندین چاودێری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەاڵم لەهەموو‬ ‫هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا ڕەخنە لەبوونی ساختەکاری و سەرپێچی‬ ‫دەگیرێت‪ ،‬عەبدولستار مەجید لەئێستاوە پێشبینی دەکات لەهەڵبژاردنی‬ ‫ئەمجارەشدا بەشێوەیەکی دیکە ساختەکاری و سەرپێچی دووبارە ببێتەوە‪،‬‬ ‫لەو ڕووەشەوە دەڵێت «خەڵکێکی زۆر لەمالو ئەوال هێنراون و خەریکی ئەوەن‬ ‫ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی وکۆبۆنی خۆراکیان بۆ دروست دەکەن و‬ ‫دەیان کەن بەهاواڵتی عێراقی‪ ،‬ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو کەسانە ئەوانەن‬ ‫کە لە ئێران و تورکیاو سوریاو لەخواری عێراق و ناوەڕاست کۆچیان کردووە‪،‬‬ ‫بۆ هەرێم ئینجا بە خواستی خۆیان بێت یاخود بەزۆر بووبێت»‪.‬‬ ‫بەشداری کردنی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان بەیەک لیستی سەربەخۆ‬ ‫بەالی ئۆپۆزیسیۆنەوە خاڵێکی ئەرێنیەو هۆکار دەبێت بۆ زانینی سەنگ‬ ‫و قەبارەی هەموو ئەو حیزبانەی بەشداری لەپڕۆسەکە دەکەن‪،‬ئەندامەکەی‬ ‫مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسمانی ئاماژەی بۆئەوەش دەکات «لە واڵتانی‬ ‫جیهان هەر پارتەو بەلیستی جیا بەشداری هەڵبژاردن دەکات‪ ،‬ئەمەش‬ ‫بۆئەوەی هەریەکەیان قەبارەو خەڵکی خۆی بۆ دەربکەوێت‪ ،‬دەشکرێت دوای‬ ‫هەڵبژاردن بەناچاری ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگەکان دێنێت هاوپەیمانی‬ ‫پێکدەهێنێت لەگەڵ ئەو الیەنانەی دەنگیان هێناوە‪ ،‬لەبەر ئەوەی ناتوانێت‬ ‫بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت»‪.‬‬ ‫زەحمەتکێشان‪ :‬گۆڕانێکی جەوهەری نابێت‬ ‫زۆر جار دەگووترێت هەرێمی کوردستان دابەش بووە بەسەر دوو بەرە‪،‬‬ ‫کەئەوانیش دەسەاڵت و ئۆپۆزیسیۆنە‪ ،‬بەشێک لەحیزبە سیاسیەکانی دیکەش‬ ‫کە چەند پۆستێکی کەم و دیاری کراویان هەیە لەحکومەت‪ ،‬ئەوە ڕەت‬ ‫دەکەنەوەو پێیان وایە ئەوانیش خاوەن پێگەو قەوارەی خۆیانن و توانای‬ ‫گۆڕینی هاوکێشەکانیان هەیە‪.‬‬ ‫سەبارەت بە گۆڕینی پارسەنگی هێزو زیاد و کەم بوونی دەنگی الیەنە‬ ‫سیاسیەکانی بەشدار لەپڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو‪ ،‬بەرپرسی ڕاگەیاندنی‬ ‫حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان‪ ،‬هیوا سەید سلیم بۆ پرس دەڵێت «تەنها‬ ‫کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستانە کە دەتوانێت گۆڕانکاری لەبااڵنسی هێزدا‬ ‫بکات‪ ،‬بەو پێیەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم تاکو ئێستا کێبڕکێیەکە‬ ‫ڕوون نییە‪ ،‬هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمیش تاکو ئێستا ڕوون‬ ‫نییە کەوا ئەنجام دەدرێت یاخود ئەنجام نادرێت و دوادەخرێت»‪.‬‬ ‫لەم هەڵبژاردنەدا قسەو باسێکی زۆر لەسەر گۆڕینی پارسەنگی هێز‬ ‫دەکرێت لەو ڕووه‌شەوە هیوا سەید سلیم‪ ،‬گووتی «بەبڕوای ئێمە لەپەرلەمانی‬ ‫کوردستان ئەو گۆڕانە جدی و جەوهەریە ناکرێت کە خەڵک پێی وابێت تەواو‬ ‫ئاراستەی الیەنێکی سیاسی لەگەڵ الیەنێکی دیکە دەگۆڕێت‪ ،‬ڕەنگە الیەنێک‬ ‫کورسیەکی زیاد بکات و الیەنێکی دیکەش کەم بکات‪ ،‬کە ئەوەش زۆر‬

‫هاوکێشەکان ناگۆڕێت بەاڵم هەڵبژاردنەکان گەرم وگوڕ دەبن»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانیش لەدوای هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو‪،‬‬ ‫بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕوونی دەکاتەوە‬ ‫«دەمێکە سەردەمی دابەشکردنی کورسییەکان بە شێوەی پەنجا بەپەنجا‬ ‫بەسەرچووەو ئەوەی کەتاکو ئێستاش مابوو زیاتر ڕەنگدانەوەی ڕێکەوتننامە‬ ‫ستراتیژیەکەی نێوان پارتی و یەکێتی بوو‪ ،‬بۆیە پێم وایە دوای ئەوەی‬ ‫هەردووالیان بە لیستی سەربەخۆ و جیاواز بەشداری هەڵبژاردنەکان ده‌كه‌ن»‬ ‫بێگومان ئەوکات دابەشکردنی پۆستەکان لەسەر بنەمای ئیسحقاقی هەڵبژاردن‬ ‫دەبێت»‪.‬‬ ‫جەختیشی کردەوە لەهەرێمی کوردستان ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە‬ ‫کەپێش ئەنجامی هەڵبژاردن پۆستەکان دابەش بکرێت‪ ،‬بۆیە هەر هێزێک‬ ‫زۆرینەی بەدەست هێنا ئەوا ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت‪،‬‬ ‫ئەوکاتیش کێ دەکات بەهاوپەیمان و چەند پۆستیان پێدەدات بێگومان ئەوە‬ ‫دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکە‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەنووسێک‪ :‬ئەوانەی مێژوویان هەیە دەنگی زیاتر دێنن‬ ‫ڕۆژنامەنووسان و چاودێرانی سیاسیش وێرای ئەوەی جەخت لەگەرم و‬ ‫گوڕی ئەم هەڵبژاردنە دەکەنەوە‪ ،‬لەهەمان کاتدا پێیانوایە ناکرێت پێشبینی‬ ‫گۆڕینی پارسەنگی هەڵبژاردنەکان بکرێت‪ ،‬تا ئەوکاتەی پڕۆسەکە کۆتایی دێت‬ ‫و ئەنجامەکان لەالیەن کۆمیسیۆنی بااڵی هەڵبژاردنەکانەوە ڕادەگەیەندرێت‪.‬‬ ‫سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات‪ ،‬سەالم عەبدواڵ بەهەفتەنامەی پرسی‬ ‫ڕاگەیاند «لەم هەڵبژاردنەدا هەرالیەنێک هەوڵی تەواو دەدات بۆئەوەی‬ ‫دەنگی تەواو بۆ پارتەکەی خۆی بهێنێت‪ ،‬ئەوانەشی کەوا مێژوویان هەیەو‬ ‫جەماوەرێکی فراوانیان هەیە‪ ،‬بێگومان دەنگی زیاتر دێنن لەوانەی دیکەی‬ ‫لەگۆڕەپانی سیاسیدا کار دەکەن»‪.‬‬ ‫سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات پێی وایە هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی‬ ‫ڕابردوو پۆستەکان بەڕێکەوتن دابەش ناکرێت‪ ،‬بەڵکو ئەمجارە لەسەر بنەمای‬ ‫ئیسحقاقی هەڵبژاردنەکان دەبێت لەو ڕووەشەوە دەڵێت «پێم وانییە وەکو‬ ‫ڕاب��ردوو بێت‪ ،‬بەڵکو ئەمجارە بەلیستی جیاواز دەبێت و لەسەر بنەمای‬ ‫بەدەستهێنانی دەنگ و کورسییە‪ ،‬ئەوکاتەش سەنگ و قورسایی ئەو هێزە‬ ‫دەردەکەوێت کەبەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی کردووە»‪.‬‬ ‫سەالم عەبدواڵ پێی وایە هۆکاری گەرم و گوڕی هەڵبژارنەکانی ئەمجارە‬ ‫کەهەمووالیەک پێشبینی دەکەن بۆئەوە دەگەڕێنێتەوە کەسەرجەم الیەنەکان‬ ‫دەیانەوێت سەنگ و قورسایی خۆی و ڕێژەی دەنگەکانی بزانێت‪ ،‬چونکە‬ ‫لەڕابردوو هەندێک الیەن بەیەکەوە بەشداریان لەپڕۆسەکە دەکرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمجارە هاوکێشەکە بەو شێوەی ‌ه نییه‌‪.‬‬

‫ئەو گۆڕانە جدی و جەوهەریە ناکرێت‬ ‫کە خەڵک پێی وابێت تەواو ئاراستەی‬ ‫الیەنێکی سیاسی لەگەڵ الیەنێکی دیکە‬ ‫دەگۆڕێت‬

‫سندووقەکانی دەنگدان‬

‫پارتی‪:‬هێزی سەرەکی ئێمە دەبین و یەکێتیش دوای ئێمەیە‪ ،‬گۆڕانیش‬ ‫ناچێتە سەرەوە‬ ‫لەڕابردوودا هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی‬ ‫کوردستان کەهەردووکیان حیزبی سەرەکی و فەڕمانڕەوایی هەرێمی کوردستانن‬ ‫بەیەک لیست بەشداریان لەهەڵبژاردنەکان دەکرد‪ ،‬بەاڵم لەم هەڵبژاردنەدا بۆ‬ ‫دەرکەوتنی نفوس و دەنگ و زانینی قەوارەی خۆیان‪ ،‬هەردووال بڕیاریان داوە‬ ‫بەجیا بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن‪.‬‬ ‫ووتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموکراتی‬ ‫کوردستان‪ ،‬عەبدولوەهاب عەلی له‌و باره‌و‌ه بۆ پرس دەڵێت «بەشداری‬ ‫کردن لەهەڵبژاردنەکانی ئەمجارە دەبێتە هۆی ئەوەی هەر یەکەو بزانێت‬ ‫سەنگ و قەبارەی خۆی چەندەو دەنگی سەرجەم ئەو الیەنانە دەردەکەوێت‬ ‫کە بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن‪ ،‬دوای‬ ‫هەڵبژاردنەکەش دەکرێت لەڕێگەی هاوپەیمانیەوە حکومەت پێک بهێنرێت و‬ ‫لەناو پەرلەمانیشدا پێکەوە هەماهەنگی هەبێت لەنێوان الیەنەکاندا‪ ،‬بۆ ئێمەش‬ ‫لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێگومان لەژێر ڕۆشنایی ڕێکەوتننامەی‬ ‫ستراتیژی دەبێت»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە هەڵوێستی ئەوان لەسەر شێوازی هەڵبژاردنەکە کە ئایا داخراو‬ ‫بێت یاخود نیمچە کراوە بێت‪ ،‬عەبدولوەهاب عەلی گووتی «بەپێی ئەو‬ ‫یاسایەی کەهەیە بۆهەڵبژاردنەکان لەئێستادا داخراوە‪ ،‬بەاڵم بیرۆکەی ئەوە‬ ‫هەیە بکرێتە نیمچە کراوە‪ ،‬بۆیەش ئەگەر الیەنەکان لەگەڵ نیمچە کراوە بن‪،‬‬ ‫ئەوا ئێمەش وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان گرفتمان نییە لەگەڵ ئەوەی‬ ‫هەڵبژاردنەکان بەشێوازی نیمچە کراوە بێت»‪.‬‬ ‫چاودێرانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە‬ ‫هەڵبژاردنەکان گۆڕانکاری لەپارسەنگی هێزدا دەبێت‪ ،‬بەاڵم ووتەبێژەکەی‬ ‫پارتی لەسلێمانی پێی وایە لەهەڵبژاردنی ئەمجارەشدا پارتی وەکو هێزی‬ ‫سەرەکی و کاریگەر دەمێنێتەوەو پلەی یەکەم دەهێنێت‪ ،‬دوا بەدوای پارتیش‬ ‫یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دێت و دواتریش الیەنی دیکە دێت‪.‬‬ ‫سەبارەت بە ڕیزبەندی لیستی گۆڕانیش لەپارسەنگی هەڵبژاردنەکانی‬ ‫داهاتوو وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی دەڵێت «بەپێی ئەو ئامارو داتایانەی المان‬ ‫هەیەو ڕۆژانەش لە پڕاکتیکدا دەیبینین بزووتنەوەی گۆران ناچێتە سەرەوەو‬ ‫لەخوارەوەیە»‪.‬‬ ‫لەڕابردوودا‪ ،‬دوای هەڵبژاردنەکان هەریەک لەپارتی و یەکێتی پۆستەکانی‬ ‫هەرێمی کوردستانیان پەنجا بە پەنجا دابەش کردووە‪ ،‬کەئەوەش زۆرجار‬ ‫بۆتە خاڵێکی الواز لەسەر شێوازی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان و‬ ‫بەردەوام ئۆپۆزیسیۆن ڕەخنەی لێدەگرێت‪ ،‬لەمیانەی پرسیاری ئەوەی ئایا‬ ‫لەم هەڵبژاردنەدا شێوازی دابەش کردنی پۆستەکان چۆن دەبێت‪ ،‬وتەبێژی‬ ‫پارتی لەسلێمانی ڕوون��ی ک��ردەوە «ل��ەڕاب��ردوودا ئێمەو یەکێتی لەسەر‬ ‫حکومەتێکی نیواو نیو کارمان کردووە‪ ،‬ئەگەر بێت و لەداهاتووشدا الیەنی‬ ‫دیکە دەنگ بهێنێت و بیەوێت بەشدار بێت لەحکومەتێکی بنکە فراوانی‬ ‫نیشتیمانی پێشبینی دەکەم مەسەلەکان بگۆڕدرێن و ئیستحقاقی هەڵبژاردن‬ ‫یەکێک دەبێت لەوانە‪ ،‬بەاڵم ئێمە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان‬ ‫وابەستەین کەلەژێر ڕۆشنایی ڕێکەوتننامەی ستراتیژی کاربکەین‪ ،‬تا ئەوکاتەی‬ ‫هەردووالمان پێمان وایە ڕێکەوتننامەکە گرنگە بۆ کوردو ئەزموونەکەمان‬ ‫ویەکێتی و پارتی»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪180‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫‪3‬‬

‫ڕۆڵی ئێران لە جێگرتنەوەی تاڵەبانیدا‬ ‫راپۆرت‪ :‬ژیـــان سـان‬

‫عومەر غواڵمی‬

‫ماوەی شەش مانگ دەبێ‪ ،‬جەالل تاڵەبانی سكرتێری گشتی‬ ‫یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق‪ ،‬بەهۆی‬ ‫جەڵتەی مێشكەوە لە نەخۆشخانەیەكی واڵتی ئەڵمانیا لەژێر‬ ‫چاودێری وردی پزیشكدایە‪ .‬ئەمەش وایكردووە كە هەم لەناو‬ ‫یەكێتی و هەم لە عێراقدا فەراغ دروست ببێت و هەندێك الیەن‬ ‫و كەسایەتی داوای جێگرتنەوەی تاڵەبانی بكەن‪.‬‬ ‫لەناو باڵەكانی یەكێتی‪ ،‬ملمالنێی توند هەیە بۆ جێگرتنەوەی‬ ‫تاڵەبانی‪ ،‬ئێرانیش لەم نێوەندە رۆڵی كارای هەیە بۆ سازانی‬ ‫باڵەكانی یەكێتی لەسەر جێگرتنەوەی تاڵەبانی‪ ،‬چونكە وەك‬ ‫دەوترێ یەكێتی بە ژمارەی ئێران هەژمار دەكرێ و پەیوەندی‬ ‫دێرینی لەگەڵ ئەو واڵتە هەیە‪.‬‬ ‫سەردانی كردنی هەر یەك لە هێرۆ ئیبراهیم هاوسەری‬ ‫تاڵەبانی و دكتۆر بەرهەم ساڵح بۆ ئێران‪ ،‬لەم ماوە كورتەدا‪،‬‬ ‫وای لێدەخوێنرێتەوە كە پەیوەندی هەبووە بە دانانی كەسێك‬ ‫بۆ جێگرتنەوەی تاڵەبانی‪ ،‬بۆ ئەوەی ئێران رای لەسەر ئەو‬ ‫كەسە هەبێ و نێوانگری باڵەكانی یەكێتی بكات‪.‬‬ ‫چرۆ شەهابی رۆژنامەنووس پێیوایە ئێران رۆڵ و گاریگەری‬ ‫لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە و دەشڵێت «نزیكی‬ ‫سنوورەكان رۆڵ دەبینێ‪ ،‬چونكە سلێمانی زیاتر لە ئێرانەوە‬ ‫نزیكە‪ ،‬هەروەك چۆن هەولێر لە توركیاوە نزیكە»‪.‬‬ ‫لەبارەی رۆڵی ئێران لەجێگرتنەوەی تاڵەبانیدا‪ ،‬چرۆ شەهاب‬ ‫گوتی «ئێستا زووە بۆ ئ��ەوەی قسە لەسەر جێگرتنەوەی‬ ‫تاڵەبانی بكرێ‪.‬‬ ‫سەبارەت بەسەردانەكەی د‪ .‬بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم‬ ‫بۆ ئێران لەم كاتەدا‪ ،‬رۆژنامەنووسەكە وەهای گوت «غیابی‬ ‫تاڵەبانی كاریگەرییەكی گەورەی كردۆتە سەر واڵتانی دەوروبەر‪،‬‬ ‫بەتایبەتی ئەو رەوشە سیاسییە نالەبارەی كە لەعێراق حاكمە‪،‬‬ ‫ئێران مەبەستێتی بزانێ تەندروست تاڵەبانی لە چ ئاستێكدایەو‬ ‫تا چەند دەتوانێ بێتەوە سەر كارەكەی و تاچەندە دەتوانرێ‬ ‫ئەو بااڵنسەی لەسەردەمی تاڵەبانی و ئەو بۆچونانەی لەسەر‬ ‫ئێران هەبووە‪ ،‬وەكخۆی ڕابگیرێ»‪.‬‬ ‫هەر سەبارەت بەم بابەتە‪ ،‬كەبۆچی زۆرب��ەی حزبەكان‬ ‫بەتایبەتی لەئێستادا یەكێتی بۆ مەسەلە ناوخۆییەكان سەردانی‬ ‫ئێران دەكەن بۆ ناوبژیوانی و چارەسەری كێشەی ناوخۆیی‪،‬‬ ‫محەمەد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو دەڵێت‬ ‫«سێبەری زۆر تۆخی هەیە بەسەر ڕەوتی سیاسی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫عێراقەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە‪ ،‬بۆیە سەركردەكان‬ ‫ناچارن بچن لەوێوە شتەكان ببینن و تەفاهوم بكەن»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە جێگرتنەوەی تاڵەبانی كەئێران ڕۆڵی چی‬

‫دەگێڕێت‪ ،‬بەرپرسەكەی یەكگرتوو بۆ پرس گوتی «ئێران‬ ‫هەژمونێكی گەورەی هەیە بەسەر ڕەوتی سیاسی عێراقەوە‪،‬‬ ‫كە یەكێك لەوشتانە مەسەلەی سەرۆك كۆمار و مامەڵە كردن‬ ‫لەگەڵ ئەو پۆستەیە‪ ،‬بۆیە گرنگە لەگەڵ ئێران جۆرێ لەتەفاهوم‬ ‫و چاو ڕۆشنی هەبێ‪ ،‬چونكە ڕەوشە نیگاكان الی ئەوەوە زیاتر‬ ‫دیارن»‪.‬‬ ‫ناوبراو ئەوەشی گوت «دەنگۆی ئەوە باڵو كرایەوە كە كاتی‬ ‫جێگرەوەی تاڵەبانی هاتووەو پێویستە بەخەڵك ڕابگەیەنن»‪.‬‬ ‫بەاڵم وەكخۆی گوتی «باڵوكردنەوەی وێنەكانی تاڵەبانی بۆ‬ ‫كپ كردنی ئەو دەنگ و دەنگۆیانە بووە كە ئێستا خەریكن‬ ‫بەرز ئەبنەوەو داوا دەكەن جێگەی تاڵەبانی پڕ بكرێتەوە‪ ،‬تا‬ ‫بەخەڵكی بڵێن كە ئەمەل زۆرە بۆ گەڕانەوەی تاڵەبانی»‪.‬‬ ‫ئازاد تۆفیق ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی سەبارەت‬ ‫بە دەنگۆی جێگرتنەوەی تاڵەبانی‪ ،‬گوتی «من پێم وایە‬ ‫تاڵەبانی تەندروستی باشە و بەدەر لەوە كەس جێگرەوەی نیە‪،‬‬ ‫ئەمەش ژیانەو هەمومان دەمرین»‪ .‬گوتیشی «دوای تاڵەبانی‬ ‫قسە لەسەر ئەوە ئەكرێت كەئایندەی ئەم گەلە بە كەناری‬ ‫ئارامی بگەیەنرێت»‪.‬‬ ‫ناوبراو سەبارەت بە رۆڵی ئێران لەم پرسەدا گوتی «كۆماری‬ ‫ئیسالمی ئێران پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ هەرێم هەیە و‬ ‫واڵتێكی دراوسێمانە‪ ،‬ناتوانین یەكتر پەراوێز بخەین»‪.‬‬ ‫ئازاد تۆفیق پێیوایە سەردانی هێرۆ خان و دكتۆر بەرهەم‬ ‫بۆ ئێران پەیوەندی بە دوو شتەوە هەیە‪ ،‬وەك ئەو دەڵێت‬ ‫«سەردانی دكتۆر بەرهەم لەو ڕوەوەیە كە جێگری سكرتێرەو‬ ‫كەسێكی دیپلۆماتەو كەسێكی زمانزانە‪ ،‬كەسێكە پێگەی خۆی‬ ‫لەناو یەكێتی هەیە و ئاسایییە سەردانی ئێران بكات‪ ،‬هەر وەك‬ ‫چۆن الیەنەكانی تریش سەردان ئەكەن»‪.‬‬ ‫ئەوەشی گوت «سەردانی كردنی هێرۆ خانیش بۆ ئێران‬ ‫دوو ڕەهەندی هەیە‪ ،‬بەوەی خانمی یەكەمی عێراقەو خێزانی‬ ‫تاڵەبانییە‪ ،‬چونكە پەیوەندییەكی كۆنیان لەگەڵ تاڵەبانی هەیە‪،‬‬ ‫ئەمەالیەنێكی بابەتەكەیە‪ ،‬الیەنێكی تریشی ئەوەیە هێرۆ خان‬ ‫پێگەیەكی تایبەتی لەناو یەكێتی هەیەو لەكاری سیاسی دا‬ ‫پرسی پێ دەكرێت‪ ،‬ئەمانە وادەكەن كە ئێرانیەكان هەم لەگەڵ‬ ‫هێرۆ خان وەك خێزانی مام جەالل و وەك ئەندامی مەكتەبی‬ ‫سیاسی یەكێتی نیشتمانی لەگەڵی كۆببنەوەو راوێژ بكەن»‪.‬‬ ‫ناوبراو ئاشكراشی دەك��ات كە ئەحمەدی ن��ەژاد‪ ،‬سەرۆك‬ ‫كۆماری ئێران پەیمانی بە هیرۆ خان داوە ئەگەر بێت و تاڵەبانی‬ ‫بە زوترین كات بگەڕێتەوە‪ ،‬ئەوا سەردانی هەرێمی كوردستان‬ ‫دەكات‪.‬‬

‫كوردستان تاكەی بێ‬ ‫دەستوور بێ؟‬

‫هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ ئەحمەدی نەژاد لە ئێران‬

‫ئەو زەجەی ئێستا هاتۆتە ئاراوە لە هەرێمی كوردستان‬ ‫لە سەر دەستوور هیچ خزمەتێك بە بەرژەوەندی بااڵی‬ ‫كوردستان ناكات‪ ،‬تەنها كوشتنی كاتە و كوردستان لە‬ ‫فەراغی بێ دەستووریدا دەمێنێتەوە‪.‬‬ ‫دەبێت هەموو الیەنە سیاسیەكان كار بۆ ئەوە بكەن‬ ‫بە خێراترین كات كوردستان بكەن بە خاوەن دەستوور‬ ‫و بۆ ئەم مەبەستە پێویستە سازانی نیشتیمانی بكەن بۆ‬ ‫تێەڕینی دەستوور كەبەم شێوە نادیارە ماوەتەوە بەخێرای‬ ‫بخرێتە دەنگدانەوە‪.‬‬ ‫پرۆژە یاسای دەستووری هەرێمی كوردستان سەرجەم‬ ‫كارەكانی تەواو بووە تەنها ئەوەی ماوە كە بخرێتە بەردەم‬ ‫جەماوەری كوردستان‪ ،‬ناكرێت جارێكی تر ئەو دەستوورە‬ ‫بگەڕێنرێتەوە نێو پەرلەمان گەر ئەوە بكرێت دەبێت‬ ‫چاوەڕوانبین تا كەی ئەو دەستوورە دەردەچێتەوە لە‬ ‫پەرلەمان؟‪ ،‬بۆیە گرنگە ئەو پرۆژە یاسایە بخرێتە بەردەم‬ ‫هاواڵتیان و الیەنە سیاسیەكان لێگەڕێن با جەماوەر بڕیار‬ ‫بدات بە پەسەند كردنی یان بە ڕەتكردنەوەی دەستوور‪.‬‬ ‫ئەوەی ئۆپۆزسیۆن داوای سازانی نیشتمانی دەكات ئەمە‬ ‫بۆخۆی سازانی سیاسییە تەنها چەند الیەنێكی سیاسی‬ ‫داوا دەكەن ئەو دەستوورە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان لە‬ ‫كاتێكدا لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە‪ ،‬بۆیە باشترین‬ ‫سازان ئەوەیە خەڵك دەنگ بدات بە دەستوور‪.‬‬ ‫خ��ێ��رە ل��ە ئ��ێ��س��ت��ادا ه��ەن��دێ��ك الی��ەن��ی سیاسی‬ ‫پەرۆشییەكەیان بۆ خەڵكی كوردستان لە سەر حسابی‬ ‫پرۆژە یاسای دەستوور باس دەكەن ئەوەیان كردووە بە‬ ‫بیانوو كە دەبێت دەستوور بگەڕێنرێتەوە نێو پەرلەمان‬ ‫كاتێك ئەو الیەنانە لە ئێستادا تێبینیان هەیە لەسەر‬ ‫پرۆژە یاسای دەستووری هەرێمی كوردستان دەكرێت‬ ‫ئەندامان و الیەنگرانیان دەنگ نەدن بە پرۆژەكە‪ ،‬چونكە‬ ‫دەستوور بۆ خەڵكە و پێویستیشە خەڵك دەنگی لەسەر‬ ‫بدات‪ ،‬گەڕانەوەی بۆ ناو پەلەمان الوازكردنی پێگەی‬ ‫پەرلەمانە‪ ،‬چونكە لە خولی پێشووی پەرلەمان لە كۆی‬ ‫‪ 97‬ئەندام پەرلەمانی ‪96‬ئەندام پەرلەمان دەنگیان بە‬ ‫پرۆژەی دەستووری هەرێم داوە‪.‬‬ ‫ئەم قۆناغەی كوردستان پێویستی بە دەستوورە‬ ‫پێویستە الیەنە سیاسییەكانی كوردستان واز لە ملمالنیەی‬ ‫نێوان خۆیان بهێنن كار بۆ پەرۆشی و بە دەمەوە چونی‬ ‫دەستوور بكەن‪.‬‬ ‫هەرێمی كوردستان لە زۆر ڕووەوە كێشەی لەگەڵ‬ ‫بەغداد هەیە ناكرێت هەموو الیەنەكان كاتەكانی خۆیان‬ ‫دابین بكەن بۆ قسە كردن لەسەر دەستوور پرۆژە یاسای‬ ‫دەستوور كەی دەنگی لەسەر دراو تەسبیت بوو ئەو كاتە‬ ‫دەتوانرێت داوای هەموار كردنەوەی بكرێت ئەو خااڵنەی‬ ‫كە جێگای سەرنجە گۆڕانكاری بەسەردا بهێنرێت‪.‬‬ ‫قاڵبوونەوە لە بابەتێكی وا لە ئێستادا ڕەنگە كورد‬ ‫دووربخاتەوە لە كێشە هەڵواسراوەكانی تری لە عێراقدا‪،‬‬ ‫دواجار كورد بە گشتی زەرەرمەندی یەكەم دەبێت‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪180‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫بێ رووتووش‬

‫له‌م دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی پرس‪ ،‬ئاماژ‌ه به‌‬ ‫پرسی ده‌ستوور و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات‪ .‬رێکار‬ ‫ئەحمەد‪ ،‬سکرتێری گشتی حزبی رزگاریی کوردستان‬ ‫ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد ك ‌ه زۆر ئاساییە کە رێزدار کاک‬ ‫مەسعود بارزانی خۆی کاندیدا بکاتەوە‪ ،‬پێشیانوایە‬ ‫كه‌دەیباتەوە‪ .‬جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌و‌ه ك ‌ه حزبه‌كه‌یان‬ ‫ده‌نگ ب ‌ه ده‌ستوور ده‌دات ئه‌گه‌ر بخرێت ‌ه راپرسییه‌وه‌‪.‬‬ ‫له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌و‌ه ناوبراو رایگه‌یاند‬ ‫«بە دووری دەزانم ئەم هەڵبژاردنە بتوانێ نەخشەی‬ ‫سیاسی هەرێم بگۆڕێ‪ ،‬ئەگەر بەرزی و نزمیش هەبێ‪،‬‬ ‫ناگاتە رادەی پوکانەوەو بێبەشبوون و دۆڕان»‪.‬‬ ‫دیمانه‌‪ :‬پرس‬

‫رێکار ئەحمەد‪ ،‬سکرتێری گشتی حزبی رزگاریی کوردستان‪:‬‬

‫هەرکاتێ دەستوور بخرێتە ریفراندۆمەوە دەنگی پێدەدەین‬ ‫رێكار‪ :‬دەستوور ئەو وردەکاریانە یەکالیی دەکاتەوە‪ ،‬زۆر‬ ‫ئاساییە کە رێزدار کاک مەسعود بارزانی خۆی کاندیدا بکاتەوە‬ ‫و کێبڕکێ لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکات‪ ،‬پێشمانوایە ئەگەر‬ ‫خۆی کاندیدا بکاتەوە‪ ،‬دەیباتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئۆپۆزسیۆن ب ‌ه هه‌موو جۆرێك ده‌ستوور ره‌تده‌كاته‌وه‌و‬ ‫داوا ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه‌ په‌رله‌مان‪ ،‬سه‌رۆكی هه‌رێمیش پێیوای ‌ه‬ ‫ده‌بێ میلله‌ت له‌و باره‌و‌ه بڕیار بدات و دواتر هه‌موار بكرێته‌وه‌‪،‬‬ ‫ئێو‌ه قسه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌مه‌ڕ ده‌ستوور چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه‌؟‬ ‫رێكار‪ :‬چەمکی رەهایی لە هیچ بوارێکدا پەسند نیە‪ ،‬ئەگەر بە‬ ‫ڕێژەیی قسە بکرێ باشترە‪ ،‬لەالیەکی دیکەوە ئۆپۆزیسیۆنیش‬ ‫بەشێکە لە هێزی ئەم نیشتمانە‪ ،‬هەقە رای ئەوانیش لەبەرچاو‬ ‫بگیرێ‪ ،‬هەرچەندە کە سەرەنجام هەردەبێ دەستوور بخرێتە‬ ‫ریفراندۆمەوە‪ ،‬ئێستا هەموو الێیک جەخت لەسەر سازانی‬ ‫نیشتمانی دەکەنەوە‪ ،‬بۆیە زۆر گرنگە هەنگاوی کردەیی بۆ‬ ‫هەڵبگیرێتەوە‪ ،‬بەاڵم پێداگری دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات‪.‬‬

‫پرس‪ :‬لە یادی شۆڕشی گواڵن‪ ،‬سه‌رۆك مەسعود بارزانی‬ ‫ئاماژەی بەوەدا كە دەستوور ناگەڕێتەوە پەرلەمان و دەبێ‬ ‫راپرسی لەسەر بكرێ‪ ،‬رای ئێوە لەو بارەوە چییە؟‬ ‫رێكار‪ :‬دەس��ت��وور کە پڕۆژەێکی نیشتمانیە‪ ،‬بە وات��ای‬ ‫ناسنامەی جوگرافی و ڕامیاری و یاسایی گەلێک‪ ،‬میللەتێک‪،‬‬ ‫یان چەند نەتەوەێکی نێو چوارچێوەی نیشتیمانێکی هاوبەشدا‬ ‫دێ‪ ،‬نیشتمانە هاوبەشەکە بە واڵت دەکات؛ واتە دەستوور‬ ‫ناسنامەی دەسەاڵتەکانی نێو واڵتە‪ ،‬کە خۆی لە سەرۆکایەتی‪،‬‬ ‫یاسادانان‪ ،‬راپەراندن دەبینێتەوە‪ ،‬بەوهۆیەوە راپرسی لەسەر‬ ‫دەستوور کارێکی گرنگە‪ ،‬بەاڵم لە رەوشێکی ئاوارتەی وەک‬ ‫ئێستادا هاوڕایی و سازانی نیشتمانی زۆر گرنگە بەرلەوەی‬ ‫ی‬ ‫دەستوورەکە بخرێتە ریفراندۆمەوە‪ .‬باشتروایە له‌سه‌ر بنه‌ما ‌‬ ‫به‌رژه‌وه‌ندی بااڵی نیشتمانی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان پرسه‌کە‬ ‫یه‌كالیی‌ بكرێته‌وه‌‪ .‬تەنانەت رێزدار کاک مەسعود بارزانی لە‬ ‫رۆژان��ی راب��ردوودا لەسەر الپەڕی فەیسبووکی خۆیدا ڕووی‬ ‫لەخوازیارانی سازان کردبوو‪ ،‬نووسی بووی‪« :‬ئەو سازانەی‬ ‫باسی دەكەن فەرموون بیكەن» کەواتە کاک مەسعود بارزانیش پرس‪ :‬وابڕیارە هەر سێ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و‬ ‫لەگەڵ سازان دایە‪ ،‬لەو روانگەیەوە دەڵێم‪ :‬سازانی نیشتمانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان پێكەوە بكرێ‪ ،‬ئێو‌ه چۆن‬ ‫لەم هەڵبژاردنانە دەڕوانن؟‬ ‫دوایی ریفراندۆم‪.‬‬ ‫رێكار‪ :‬بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان‬ ‫پرس‪ :‬ئەگەر هاتوو دەستوور خرایە راپرسییەوە ئایا ئێو‌ه و ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێکەوە لەیەک کاتدا شتێکی‬ ‫دەنگی پێدەده‌ن‪ ،‬یاخود تاچه‌ند گرنگ ‌ه هه‌رێمی كوردستان ئاساییە‪ ،‬ئەگەرچی لەوانەیە کێشەشی لێبکەوێتەوە‪ ،‬یاخود‬ ‫نیگەرانی و ناڕوونی بۆ خەڵک دروست بکات‪ ،‬وێڕای ئەوانه‌ش‬ ‫ده‌ستوور هه‌بێ و چیتر دوانه‌خرێ؟‬ ‫رێكار‪ :‬بە ب��ڕوای ئێمە درەن��گ داهاتووە‪ ،‬دەبوایە زووتر ئێمە بە خراپی نابینین‪.‬‬ ‫راپرسی لەسەر بکرابوایە‪ ،‬کاتی خۆی ئێمە هەندێ تێبینیمان‬ ‫لەسەر دەستوور هەبوو‪ ،‬بە نووسینیش خستمانە بەردەست پرس‪ :‬واباڵوكرایەوە‪ ،‬كە پارتی وەك فشار بۆ سەر یەكێتی‬ ‫الیەنی پەیوەنددار‪ ،‬ئێستاش پێمانوایە کە دەبێ نەتەوەکانی بڕیاری داوە كە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هاوكات‬ ‫دیکەی وەک تورکمان و ئاشووری خۆیان لەنێو دەستوورەکەدا بێ لەگەڵ دوو هەڵبژاردنەكەی تر‪ ،‬چونكە خوێندنەوەی وای‬ ‫ببیننەوە‪ ،‬بە راشکاوانە بنووسرێ کە هەمووان هاوبەشن لەم بۆ بكرێ كە یەكێتی ترسی لە دەستدانی پارێزگای سلێمانییه‌‪،‬‬ ‫نیشتمانەدا‪ .‬هەروەها تێبینی زۆرمان لەسەر ماددەی شەشی پارتی پێیوایه‌ كه‌ هه‌ولێر و دهۆك ده‌باته‌وه‌‪ ،‬خوێندنه‌وه‌ی ئێو‌ه‬ ‫پڕۆژەی دەستوورەکە هەیە‪ ،‬بۆیە ئێمە پێمانباشە لیژنەیەک بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چییه‌؟‬ ‫هەندێ دەستکاری تێدا بکات‪ ،‬ئەو کاتە بخرێتە ریفراندۆمەوە‪ ،‬رێكار‪ :‬هەر الیەنێکی سیاسی پێگەی ج��ەم��اوەری خۆی‬ ‫بەاڵم هەرکاتێ بخرێتە ریفراندۆمەوە دەنگی پێدەدەین‪ ،‬چونکە هەیە‪ ،‬هەروەها پارتی و یەکێتیش هاوپەیمانی یەکترن و ئەوە‬ ‫زۆر گرنگە کە هەرێمی کوردستان ببێ بە خاوەنی دەستووری ماوەی چەند ساڵێکیشە پێکەوە فەرمانڕەوایەتی دەکەن‪ ،‬بۆیە‬ ‫خۆی‪.‬‬ ‫پێموانیە کە یەکێکیان حەز بە دۆڕانی ئەوی دیکەیان بکات‪،‬‬ ‫لەالیەکی دیکەشەوە ئاکامی سەندوقی دەنگدان شەرم لەکەس‬ ‫پرس‪ :‬هه‌ندێك ل ‌ه یاساناسان باس له‌و‌ه ده‌كه‌ن كه‌ مافی ناکات و پڕۆسەی دیموکراسی پتەوو بەهێزتر دەکات‪ .‬ئێمە‬ ‫سه‌رۆك مەسعود بارزانییە خۆی كاندید بكاته‌و‌ه بۆ سەرۆكی خوازیارین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێ و هەموو‬ ‫هەرێم‪ ،‬هەڵوێستی ئێوە لەسەر سێبارە كاندید كردنەوەی الیەکیش ئەنجامەکەی پەسند بکەن‪.‬‬ ‫بارزانی چی دەبێ؟‬

‫*سەیارەیەكی تایبەت بە لەناوبردنی پێشكە و مێش و مەگەز‪ ،‬لە‬ ‫جادە دەڕۆیی‪ ،‬كەچی سەیارەكە سەرفی دەكرد و گزۆزەكەی دەتگوت‬ ‫دوو كەڵی بۆڕی پااڵوگەی نەوتە‪ ،‬ئەو واڵتەی پیسدەكرد‪.‬‬ ‫(رۆڵی قەاڵچۆكردنی مرۆڤیش دەبینێ)‬ ‫*لە رێكالمی بەرنامەكانی كەناڵێكی سەتەالیتی تازەی خۆمان‪،‬‬ ‫بەرنامەیەكی هەیە تایبەت بە بەرهەمەكانی ناوخۆ‪ ،‬لە یەكێك لە‬ ‫رێكالمەكانی دەڵێ»بۆ ئەوەی دۆندرمە بخۆین پێوستە دروستبكرێ‪.‬‬ ‫(پشتی ‪ mbc‬شكاندوە)‬ ‫*برادەرێك گوایە رۆژنامەنووس و موتەرجیمیشە لە نووسینێك‬ ‫(بشكل عامی) بە (شێوەیەكی ساڵ)‪ ،‬تەرجەمە كردبوو‪ ،‬یەكێكی‬ ‫كەش (الشاعر یحلق بسما) بە شاعیر بە ه��ەواوە تراشی دەكرد‬ ‫وەرگێڕابوو‪.‬‬ ‫(راوەستاوە لەو بانە دەستی لە كەمەرناوە) (واگف علی فوگ ستح‬ ‫مخال ایدا هیچی)‬ ‫*پ��اش ئ��ەوەی پ��ەرواز لە ئ��ارب ئایدڵ دەرك��را و هەموومان‬ ‫ئۆخەمانكرد و كەسی دیكە لەمەو دوا سەیری ئەو كەناڵە ناكات‪،‬‬ ‫برادەرێكی موعارەز لە فەیسبووك نوسیویەتی‪ ،‬پەرواز پارتی هەوڵی‬ ‫بۆ دەدا‪ ،‬دەیانەوێ لەوەش دوو پەرواز هەبێ‪ ،‬یەكیان دەسەاڵت و‬ ‫ئەوی دی موعارەزە بێ‪.‬‬ ‫( یاهال باقلیم كردستان عیراق)‬ ‫*پاش ئ��ەوەی مالكی بۆ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجووومەنی‬ ‫وەزیرانی عیراق هاتە هەولێر و پێشتریش لە بەسرە و موسڵ و‬ ‫كەركووك كۆبوونەوەی دیكەی كردووە‪ ،‬كە بڕیاری داوە هەر جارە‬ ‫لە شارێك بی بەستێت‪ ،‬راگەیاندەكانی ئێمە هەریەكەیان بە جۆرێك‬ ‫شتی بۆ دروستكردبوو‪.‬‬ ‫(هەزار كەناڵی راگەیاندن ئیش بكات لە بێ هەواڵی بوختانیش‬ ‫دەكەن)‬

‫پرس‪ :‬راپرسییە نافەرمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پارتی‬ ‫یەكەم و گۆڕان دووەم و یەكێتی دەبێتە حزبی سێیەم‪ ،‬تۆ‬ ‫پێتوای ‌ه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم‬ ‫ده‌گۆڕێ؟‬ ‫رێكار‪ :‬راپرسی جۆراوجۆر ئەنجام دراون‪ ،‬گوێشمان لە ئەنجامی‬ ‫سەیرو سەمەرە بووە‪ ،‬بۆیە ناتوانرێ پشتیان پێببەسرێ‪.‬‬ ‫لەوانەیە هەڵبژاردن رێژەی دەنگی الیەنەکان بگۆڕێ‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫دووری دەزانم ئەم هەڵبژاردنە بتوانێ نەخشەی سیاسی هەرێم‬ ‫بگۆڕێ‪ ،‬چونکە پێشتر ئاماژەم پێکرد کە هێزە سیاسیەکان‬ ‫پێگە و جەماوەری خۆیان هەیە‪ ،‬ئەگەر بەرزی و نزمیش هەبێ‪،‬‬ ‫ناگاتە رادەی پوکانەوەو بێبەشبوون و دۆڕان‪.‬‬

‫زۆر ئاساییە کە رێزدار کاک مەسعود‬ ‫بارزانی خۆی کاندیدا بکاتەوە‪،‬‬ ‫پێشمانوایە دەیباتەوە‬ ‫بە دووری دەزانم ئەم هەڵبژاردنە‬ ‫بتوانێ نەخشەی سیاسی هەرێم بگۆڕێ‪،‬‬ ‫ئەگەر بەرزی و نزمیش هەبێ‪ ،‬ناگاتە‬ ‫رادەی پوکانەوەو بێبەشبوون و دۆڕان‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪180‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫‪5‬‬

‫هاتنەوەی مالكی و دەسپێكردنەوە لە خاڵی سفر‬ ‫ئا‪ :‬پرس‬

‫دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە هەولێر‬

‫كە ئەو جارەیان مالكی دەی��ەوێ بە یەكجارەكی‬ ‫كێشەكان چارەسەر بكات و چیتر بارودۆخەكە‬ ‫بە هەڵپەسێردراوی نەهێڵێتەوە‪ ،‬بەاڵم دەكرێ لە‬ ‫ئێستاوە پێشبینی بۆ ئەنجامی ئەو هاتنەی بكەین‬ ‫و بڵێین دیسانەوە رێككەوتنێكی حەوت خاڵی لە‬ ‫نێوان هەرێم و بەغدا مۆركراو بەپێی ئەو رێككەوتنە‪،‬‬ ‫حكومەتی ناوەند پارەی كۆمپانیاكانی نەوت دەدات‬ ‫و كێشەی پێشمەرگە بەالدا دەخرێ و یاسای نەوت‬ ‫و گازیش هەموار دەكرێتەوە گرفتەكان چارەدەبن‪،‬‬ ‫بەاڵم وەكو گوتم هەموو ئەوانە سیناریۆن و هیچی‬ ‫نوێ ناخنەوە جگە لە بازارگەرمكردنی ئیعالمی و‬ ‫واپیشاندانی خەڵك كە ئیتر كێشە نەماوە هەموو‬ ‫شتێك كۆتایی هات‪ ،‬بۆیە وابزانین ئاریشەكان بە‬ ‫الداخراون بەهەڵەداچوین‪.‬‬ ‫هاوكات مالكی دەشەوێ بە رای گشتی رابگەێنێ‬ ‫كەوا ئەوە جاری دووەمە ئەو دێتە هەرێمی كوردستان‬ ‫و دوو دەسپێشخەری ك��ردووە‪ ،‬كەواتە ئەوەی‬ ‫لەسەر شانی بوو ئەنجامی داوە ئێستا تۆپەكە لە‬ ‫گۆڕەپانی هەرێمی كوردستانە‪ ،‬وەك تاوانباركردنی هەرێم بەوەی‬ ‫لە یەكالكردنەوەی گرفتەكان جدی نییە‪ ،‬بەڵكو مەبەستی ئەوان‬ ‫زیاتر هێشتنەوەی كێشەكان جێگیركردنی بارودۆخەكەیە وەك‬ ‫ئەوەی كە هەیە‪ ،‬تاكو بیانوی جیابوونەوەیان هەبێ و ئەواش‬ ‫وا لێبكات كە رای گشتی عەرەبی دژی كورد بەكاربێنێت‪ ،‬لە‬ ‫پێناو زیاتر تەگەرە تێخستنی هەر هەوڵێكی جیابوونەوە لە‬ ‫الیەن كوردەوە‪ ،‬بۆیە سەركردایەتی كورد و بەتایبەتی سەرۆكی‬ ‫هەرێم پێدەچێ لەوە تێگەیشتبێ بۆیە بەتایبەتی سەرۆكی هەرێم‬ ‫دەمێكە تەركیز لەسەر خودی مالكی دەكات لەوەی ئاگاداری‬ ‫بكاتەوە كە كورد كارتی هەیە گەر بەكاری بێنێ‪.‬‬ ‫ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا كاتی ئەوە نەهاتوە كورد دوا‬ ‫كارتی خۆی راكێشێت و بڕیاری چارەنووس سازانەی خۆی‬ ‫بدات و لە سەرئێشە و ژانەی منداڵبوونەی خۆی نەجاتبدات؟‬ ‫یا جارێ بابەتەكە پەیوەستی گۆڕانكاریەكانی هەرێمایەتیەو‬ ‫چاوەڕێی زیاتر ئاڵۆزبوونی رەوش��ی توركیاو بەالداكەوتنی‬ ‫سوریا و تەقینەوەن لە ئێران‪ ،‬چونكە ئاشكراییە دورستبوونی‬ ‫ناسەقامیگیری و سەرقاڵی ئەو واڵتانە بەكێشەی ناو خۆییان‬ ‫وایانلێدەكات نەپڕژێنە سەر پرسی هەرێمی كوردستان و زیاتر‬ ‫بە خەمی ئ��ازاری خۆیاندا بكەون‪ ،‬هەموو ئەو پرسیارانە لە‬ ‫داهاتوودا بەڕونی وەاڵم دەدرێنەوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر و خوێندەوەكان‬ ‫گشتیان لە بەرژەوەندی كورد دەبن‪.‬‬

‫پێشوازیکردن لە مالیکی لەالیەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتەوە‬

‫ئەمجارەش مالكی هاتەوە بۆ هەولێر‪ ،‬پاش دروسكردنی ئەو‬ ‫كەشە هستریاو پڕ لە نائومێدیە و نانەوەی پشێوی سیاسی و‬ ‫كوشتنی بازار و هەڕەشە و هەرەشە كاری‪ ،‬پێدەچێ دیسان‬ ‫یاریەكە لە خاڵی سفرەوە دەسپێبكات و مالیكی بیەوێ كاتێكی‬ ‫دیكەی زیاتر بەو جۆرە هێنان و بردن و شێر و رێوی هێنانەوە‬ ‫بكوژێ‪ ،‬گەرچی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانكێدا دەڵێ‬ ‫ئەم جارە دوا هەلە بۆ مالیك و دەرفەت نەماوە‪ ،‬بەاڵم وێناچێ‬ ‫كێشەكە هێندە بە ئاسانی و سادەیی بە بنەست بگات و دۆ و‬ ‫دۆشاو تێكەڵ بێت‪.‬‬ ‫فلمی دەستی دستیپێكردن كورد لە الیەن حكوومەتی ناوەندی‬ ‫عیراق مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە و لەو ساتەوەی بەریتانیا‬ ‫پاشەكشەی بەهێزەكانی كرد لە عیراق و مەلیكێكی لە ئوردنەوە‬ ‫بۆ هێنا‪ ،‬دواتریش سەر پێكەوتنی ئەو دەسەاڵتەو خۆگرتنی‬ ‫و بناغەداكوتانی لە رووی بنەمای دەوڵەتەوە ڕاوەدوونانی‬ ‫كورد و گەمەكردن بەهەست و كات و درێژكردنەوەی وادەكانی‬ ‫ئاشتی و پێدانی پەیمان و وادەی فشۆڵ‪ ،‬هەمیشە كورد بۆتە‬ ‫كەرستەیەكی باشی یاریكردن لە الیەن عەرەبە شۆڤێنیەكان و‬ ‫لە پێناو بیری تەسكی نەتەوەیی و بەهۆی ئەو باوەڕە گاڵو‬ ‫و نەگریسەی هەیانە لە ئومە عەرەبییە واحدە زاتە ریسالە‬ ‫خالیدە‪ ،‬هەوڵیانداو سود لە سۆز و نەرمی نواندی كورد وەرگرن‬ ‫و دواتریش گورزی كوشندەی لێبدەن‪.‬‬ ‫گەورەترین ئەو دەسبادان و پاشقولگرتنەی حكوومەتی عیراقی‬ ‫لەسەردەمی بەیاننامەی ‪11‬ی ئادای ‪ 1970‬بوو‪ ،‬كاتێك بەپێی‬ ‫پەیماننامەیەكی دانپیانراو هەموو مافە كەلتوری و رۆشنبیری‬ ‫و كۆمەاڵیەتیەكانی كوردی چەسپاند‪ ،‬كەچی هەر هێندە تا‬ ‫خۆیگرتەوە و چەك و تفاقی لەالیەن شەریكە هاوبەشەكانی‬ ‫بۆ هات‪ ،‬دەستیكرد بە بادانەوە لە قەرارەكانی و كەوتەوە‬ ‫وێزەی كورد و شەڕێكی ماڵوێرانكار و سەرجەمی لەگەڵ ئێمە‬ ‫دەستپێكرد‪.‬‬ ‫ئێستاش مالكی دەیەوێ لە هەمان رێگاوە كات بە كورد بكوژێ‬ ‫و ماوەیەكی دیكە بە مۆركردنی چەند رێكەوتنێكی ساختە‪،‬‬ ‫كاتەكە بەڕێبكات و پاشان دیسانەوە هەاڵیەكی دیكەی سیاسی‬ ‫و ئابووری دورستكاتەوە و ئنجا بگەڕێتەوە هەولێر و رێكەوتنێكی‬ ‫دیكە ئیمزا بكات‪.‬‬ ‫ئەمجارەیان پێش ئەوەی بێت رایگەیاند كە لەواڵتی عیراق هیچ‬ ‫شتێك نییە بەناوی مافی چارەی خۆ نووسین‪ ،‬ئەوەش وەك‬ ‫هەڕەشەكردنێكی ناڕاستەوخۆ بۆ كورد و كیانە سیاسیەكەی‬ ‫كە هەرگیز بیر لە دەوڵەت نەكەنەوە‪ ،‬راگەیاندنی ئەو پەیامەی‬ ‫مالیكی پێش ئەوە دێت‪ ،‬وەكو وەاڵمێك بوو بۆ لێدوانەكانی‬ ‫سەرۆكی هەرێم كاتێك گوتی» ئەم هەلە دوا هەلە لەبەردەم‬ ‫مالكی‪ ،‬ئەوەش ئاماژەیەك بۆ نیەتی ئەنجامنەدانی هیچ كارێك‬ ‫لە پێناو چارەسەركردنی كێشە بە بنبەست گەیشتوەكان و‬ ‫خۆدزینەوە لەو بەڵێنانەی كە پێشتر داویانە‪.‬‬ ‫مانەوەی هەرێمی كوردستان بە عیراقەوە هەمیشە ئەو كێشانە‬ ‫بەدوای خۆیدا دەهێنی و هەرگیز چارەسەری نابێ‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫كە كورد ئەزموونێكی زۆر تاڵی هەیە لەگەڵ ئەو واڵتانەی‬ ‫پێەوە لێكنراوە و بەزۆر دابەشكراوە‪ ،‬وەكو ئێران و تركیا و‬ ‫سوریا‪ ،‬بۆیە تا ئەو واڵتە دابەشنەكرێ چارەسەر نابێ‪ ،‬ئەمڕۆ‬ ‫كە پرسی نەوت لە ئارادایە دەسەاڵتی كوردی توانیویەتی بەهۆی‬ ‫دیبلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان كۆمپانیاكانی وەك‬ ‫ئیكسۆن مۆبیل و تۆتاڵ بهێنێتە ئێرە تاكو كاری وەبەرهێنان‬ ‫بكەن‪ ،‬كاری جیابوونەوەی ئاسانتركردووە‪ ،‬بەو مانایەی لەمەو‬ ‫دوا هەرێمی كوردستان سەرچاوەی دارایی سەربەخۆی دەبێ و‬ ‫هیچی تر پێویستی بەوە نییە مانگانە میزانیەی لە حكوومەتی‬ ‫ناوەندیەوە بۆ بێت‪ ،‬جگە لەوەش ئەگەر جاران كورد بیری‬ ‫لە سەربەخۆی بكردایەتەوە هیچ واڵتێك ئامادەنەبوو خۆی لەو‬ ‫كێشەیە بەخاوەن بكات‪ ،‬بەاڵم ئێستا لەبەر بەرژەوەندی خۆیان‬ ‫ئامادە نابن دەسبەرداری داهاتیان ببن‪.‬‬ ‫ئێستا گەرچی رەنگە رەوشەكە وا خوێندنەوەی بۆ بكرێت‬

‫ئێستاش مالكی دەیەوێ لە هەمان رێگاوە كات‬ ‫بە كورد بكوژێ و ماوەیەكی دیكە بە مۆركردنی‬ ‫چەند رێكەوتنێكی ساختە‪ ،‬كاتەكە بەڕێبكات‬ ‫و پاشان دیسانەوە هەاڵیەكی دیكەی سیاسی‬ ‫و ئابووری دورستكاتەوە و ئنجا بگەڕێتەوە‬ ‫هەولێر و رێكەوتنێكی دیكە ئیمزا بكات‪.‬‬ ‫ئەمجارەیان پێش ئەوەی بێت رایگەیاند كە‬ ‫لەواڵتی عیراق هیچ شتێك نییە بەناوی مافی‬ ‫چارەی خۆ نووسین‪ ،‬ئەوەش وەك هەڕەشەكردنێكی‬ ‫ناڕاستەوخۆ بۆ كورد و كیانە سیاسیەكەی كە‬ ‫هەرگیز بیر لە دەوڵەت نەكەنەوە‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪180‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی پرس‪ ،‬جێگری بەرپرسی‬ ‫مەڵبەندی شەشی سۆرانی یەكێتی‪ ،‬سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان‬ ‫دەڵێ‪« :‬ئێمه هەمیشه پێمان وایه هەڵبژاردن سەنگی مەحەكەو‬ ‫هەمیشەش لەگەڵ دەستاودەست كردنی دەسەاڵتین له رێگەی‬ ‫سندوقی دەنگدانەوه‪ ،‬پرۆسەی دیموكراسیش لەكوردستان لەرێگەی‬ ‫هەڵبژاردنەوه قۆناغێكی مەزنی بڕیوەو جارێكی دیكه ناگەڕێتەوه‬ ‫دواوه‪ ،‬بەڵكو بەرەو پێشەوه دەچێت‪ ».‬هەروەها باس لە پرسی‬ ‫دەستوور و رۆڵی ئێران لە جێگرتنەوەی تاڵەبانی و ئاستی جەماوەریی‬ ‫یەكێتی دەكات‪.‬‬ ‫دیمانه‌‪ :‬پرس‬

‫بێكه‌س حه‌م ‌ه قادر‪ ،‬جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ‪6‬ی سۆرانی (ی‪ .‬ن‪ .‬ك)‪:‬‬

‫پارتی چۆن بیر ده‌كاته‌و ‌ه ئازاده‪ ،‬ب ‌ه پێی ئه‌و پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم‪،‬‬ ‫سه‌رۆك بۆی هه‌ی ‌ه دوو خول خۆی هه‌ڵبژێرێت‬ ‫پرس‪ :‬لە یادی شۆڕشی گواڵن‪ ،‬سه‌رۆك مەسعود بارزانی‬ ‫ئاماژەی بەوەدا كە دەستوور ناگەڕێتەوە پەرلەمان و دەبێ‬ ‫راپرسی لەسەر بكرێ‪ ،‬رای ئێوە وەك یەكێتی لەو بارەوە‬ ‫چییە؟‬ ‫بێكه‌س حه‌مه‌ قادر‪ :‬له‌و رۆژه‌ی ك ‌ه كاك مه‌سعود بارزانی ئه‌و‬ ‫وتاره‌ی دا‪ ،‬دیار‌ه وه‌ك سه‌رۆكی پارتی له‌وێ قسه‌ی كرد‪ ،‬ئه‌و‌ه‬ ‫ماف خۆیه‌تی چۆن قسه‌ ده‌كات و چۆن رای خۆی ده‌ڵێ‪ .‬بۆ‬ ‫مه‌سه‌له‌ی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور‪ ،‬دیار‌ه ئێستا نه‌ك گرفته‌‪،‬‬ ‫به‌ڵكو بۆته‌ كێشه‌ش‪ ،‬ئێمه‌ ل ‌ه گه‌ڵ رای سه‌ركردایه‌تین كه‌ دواتر‬ ‫چۆن رێكده‌كه‌وێ له‌سه‌ری‪.‬‬

‫پ‪ :‬وابڕیارە هەر سێ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پەرلەمان‬ ‫و ئەنجوومەنی پارێزگاكان پێكەوە بكرێ‪ ،‬یەكێتی چۆن لەم‬ ‫هەڵبژاردنانە دەڕوانێ؟‬ ‫بێكه‌س حه‌مه‌ قادر‪ :‬ئێمه‌ هه‌میش ‌ه پێمان وایه‌ هه‌ڵبژاردن‬ ‫سه‌نگی مه‌حه‌كه‌و هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستاوده‌ست كردنی‬ ‫ده‌س��ه‌اڵت��ی��ن ل��ه‌ رێ��گ��ه‌ی سندوقی ده‌ن��گ��دان��ه‌وه‌‪ ،‬پرۆسه‌ی‬ ‫دیموكراسیش له‌كوردستان له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ قۆناغێكی‬ ‫مه‌زنی بڕیوه‌و جارێكی دیك ‌ه ناگه‌رێته‌و‌ه دواوه‌‪ ،‬به‌ڵكو به‌ره‌و‬ ‫پێشه‌وه‌ ده‌چێت‪.‬‬

‫پرس‪ :‬واباڵوكرایەوە‪ ،‬كە پارتی وەك فشار بۆ سەر یەكێتی‬ ‫پرس‪ :‬ئەگەر هاتوو دەستوور خرایە راپرسییەوە ئایا یەكێتی بڕیاری داوە كە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هاوكات‬ ‫بێ لەگەڵ دوو هەڵبژاردنەكەی تر‪ ،‬خوێندنەوەی وای بۆ دەكرێ‬ ‫دەنگی پێدەدات؟‬ ‫بێكه‌س حه‌م ‌ه قادر‪ :‬وه‌ك گوتم ئێمه‌ له‌گه‌ڵ رای سه‌ركردایه‌تین‪ ،‬كە یەكێتی ترسی لە دەستدانی پارێزگای سلێمانی هەیە‪،‬‬ ‫وەاڵمی ئێوە چییە لەو بارەوە؟‬ ‫دیار‌ه سه‌ركردایه‌تیش له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی كۆكه‌‪.‬‬ ‫بێكه‌س حه‌م ‌ه قادر‪ :‬یه‌كێتی نه‌ك ترسی له‌ هه‌ڵبژاردن نییه‌‪،‬‬ ‫پرس‪ :‬هه‌ندێك ل ‌ه یاساناسان ئاماژ‌ه به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مافی به‌ڵكو هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌و ترسیشی له‌وه‌ نییه‌ ئاخۆ‬ ‫سه‌رۆك مەسعود بارزانییە خۆی كاندید بكاته‌وه‌ بۆ پۆستی ده‌نگه‌كانی كه‌م ده‌كه‌ن یان زیاد‪ ،‬گرنگ ئه‌وه‌ی ‌ه ئه‌و ئازادی و‬ ‫سەرۆكی هەرێم‪ ،‬پارتیش له‌مڕوه‌وه‌ سووره‌‪ ،‬هەڵوێستی ئێوە دیموكراسیه‌ی له‌كوردستان هه‌ی ‌ه ته‌كانێكی دیكه‌ی پێ بدرێت‬ ‫و هه‌موو المان ب ‌ه یه‌ك خیتابی سیاسی بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌و‌ه‬ ‫لەسەر سێبارە كاندید كردنەوەی بارزانی چی دەبێ؟‬ ‫بێكه‌س حه‌مه‌ ق��ادر‪ :‬پارتی چۆن بیر ده‌ك��ات��ه‌و‌ه ئ��ازاد‌ه پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین و جوانی بكه‌ین‪.‬‬ ‫له‌وه‌ی بیه‌وێ موماره‌سه‌ی حیزبایه‌تی بكات‪ ،‬به‌ پێی ئه‌و‬ ‫پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم‪ ،‬سه‌رۆك بۆی هه‌ی ‌ه دوو خول خۆی پرس‪ :‬راپرسییە نافەرمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پارتی‬ ‫هه‌ڵبژێرێت‪ ،‬هێشتا دوا بڕیاری بارزانی سه‌باره‌ت به‌ خۆ كاندید یەكەم و گۆڕان دووەم و یەكێتی دەبێتە حزبی سێیەم‪ ،‬بەرای‬ ‫كردنه‌و‌ه یه‌كالیی نه‌بۆته‌وه‌‪ .‬بۆی ‌ه من هیچ كۆمێنتێكم له‌باره‌ی ئێوە كێرڤی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكان چۆن دەبێ و پێشبینی‬ ‫دەكەن چەند كوسی بێنن و حزبی چەندەم بن؟‬ ‫ئه‌وه‌وه‌ نییه‌‪.‬‬ ‫بێكه‌س حه‌مه‌ قادر‪ :‬من بڕوام ب ‌ه هیچ راپرسیه‌ك نییه‌ ل ‌ه‬ ‫پ��رس‪ :‬دەنگۆی ئ��ەوە هەیە كە یەكێتی داوای ك��ردووە كوردستان‪ ،‬دوایی كێ ئه‌و ژماره‌ی داوه‌ته‌ ئێوه‌ ك ‌ه ئێمه‌ حزبی‬ ‫هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بۆ چەند مانگێك دوابكەوێ‪ ،‬چونكە سێیه‌مین و ل ‌ه كوێو‌ه هه‌موو پرۆسه‌ دیموكراسیه‌كان یه‌كێتیی‬ ‫وەك دەوترێ یەكێتی نایەوێ لەالیەك بە لیستی جیا بەشداری ده‌نگی له‌ كه‌می بووه‌‪ ،‬ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردن كرا‪ ،‬قس ‌ه ل ‌ه‬ ‫بكات و ملمالنێ بكات‪ ،‬هاوكات بانگەشە بۆ كاندیدی پارتیش دوا ئاكامی ده‌كه‌ین‪ ،‬ك ‌ه ئێم ‌ه له‌ الی خۆمانه‌و‌ه پێمان وایه‌ ب ‌ه‬ ‫پێی خوێندنه‌وه‌ی خۆمان ل ‌ه پێشی هه‌ر پێشه‌وه‌ ده‌بین‪.‬‬ ‫بكات بۆ پۆستی سەرۆكایەتی‪ ،‬خوێندنەوەی ئێوە چییە؟‬ ‫بێكه‌س حه‌م ‌ه قادر‪ :‬یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پرۆژه‌و‬ ‫به‌رنامه‌ی سیاسی خ��ۆی هه‌یه‌‪ ،‬ئ��ه‌و كاته‌ی ب ‌ه ت��ه‌واوی پرس‪ :‬دەوترێ لە غیابی تاڵەبانی دا‪ ،‬وەزعی یەكێتی لە‬ ‫یه‌كالده‌بێته‌وه‌ چ��ۆن ب��ه‌ش��داری له‌ ه��ه‌ڵ��ب��ژاردن ده‌كه‌ین‪ ،‬هەڵبژاردنەكان باش نابێ‪ ،‬ئایا غیابی تاڵەبانی كاریگەری‬ ‫لەسەر جەماوەری یەكێتی كردووە؟‬ ‫سه‌ركردایه‌تی بڕیاری خۆی ده‌دات‪.‬‬

‫بێكه‌س حه‌م ‌ه قادر‪ :‬غیابی تاڵه‌بانی بۆ كوردیش كاریگه‌ری‬ ‫هه‌یه‌ ل ‌ه چ��وار چێوه‌ی ف��ه‌زای سیاسی‪ ،‬ئه‌گه‌ر بۆ دواو‌ه‬ ‫بگه‌رێیه‌وه‌‪ ،‬ده‌بینیت غیابی س��ه‌رۆك مام ج��ه‌الل‪ ،‬چه‌ند‌ه‬ ‫كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراقی ئه‌مرۆ هه‌بووه‌‪ ،‬له‌وه‌ی مام جه‌الل‬ ‫لێر‌ه نییه‌‪ ،‬یه‌ك رۆژ ئه‌م عێراقه‌ ئۆخه‌ی له‌خۆی نه‌كردووه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم ئه‌وه‌ مانای وانییه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی ته‌نها به‌بوونی‬ ‫سه‌رۆك مام جه‌الل ده‌نگ بده‌ن‪ ،‬بڕوام وای ‌ه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی‬ ‫به‌ گڕوتینی زیاتره‌و‌ه به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌رۆن و‬ ‫بگره‌ له‌ غیابی مام جه‌الل یه‌كێتییه‌كه‌یان به‌ به‌رزی و گه‌وره‌یی‬ ‫ده‌هێڵنه‌وه‌و له‌جاران باشتر ده‌یپارێزن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬باس لەوە دەكرێ كە ئێران لە هەوڵی جێگرتنەوەی‬ ‫تاڵەبانی دایە بۆ سكرتێری یەكێتی و پۆستی سەرۆك كۆماری‬ ‫عێراق‪ ،‬سەردانەكانی هێرۆ خان و دكتۆر بەرهەمیش بەو‬ ‫ئامانجە لێكدەدرێتەوە‪ ،‬رای ئێوە لەو بارەوە چییە؟‬ ‫بێكه‌س حه‌م ‌ه قادر‪ :‬ئێم ‌ه وه‌ك یه‌كێتیی حزبێكی سیاسی‬ ‫گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌ین‪ ،‬دیدگاو ئامانجی رونمان هه‌یه‌و هیچ هێز و‬ ‫الی‌نێكی ناتوانێ ل ‌ه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كێتیی ئاراسته‌ بكات‪،‬‬ ‫به‌ڵكو ته‌نها یه‌كێتیی ‌ه چۆنی بوێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان‬ ‫ئاوا ده‌كات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوت��رێ كۆسرەت رەسوڵ بۆ سكرتێری یەكێتی و‬ ‫دكتۆر بەرهەم بۆ سەرۆك كۆماری عێراق‪ ،‬ئەم سیناریۆ تاچەند‬ ‫لەبەرنامەی یەكێتی دایە؟‬ ‫بێكه‌س حه‌م ‌ه قادر‪ :‬ئه‌و‌ه جگ ‌ه ل ‌ه قسه‌ی میدیاكان‪ ،‬شتێكی‬ ‫دیكه‌ نیه‌ له‌ ئارادابێت‪ ،‬بۆی ‌ه هیچ كۆمێنتێكم له‌و باره‌یه‌و‌ه نییه‌‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دوای باڵوبوونەوەی وێنەكانی س��ەرۆك تاڵەبانی‪،‬‬ ‫جەماوەری كوردساتان دڵخۆش ب��وون‪ ،‬بەس ئەو گوومانە‬ ‫دروست بوو كە بۆچی بە ڤیدیۆ نیشان نەدرا‪ ،‬یان پەیامی‬ ‫نەبوو‪ ،‬روونكردنەوەی ئێوە چییە لەو بارەوە؟‬ ‫بێكه‌س حه‌مه‌ قادر‪ :‬باڵوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی سه‌رۆك مام‬ ‫جه‌الل‪ ،‬هه‌موو الیه‌كی دڵخۆشكرد‪ ،‬ب ‌ه باشتربوونی ته‌ندروستی‬ ‫مام‪ ،‬ڤیدیو و په‌یامیش ده‌بێت و كاتی خۆی ده‌وێت‪ .‬چونك ‌ه‬ ‫ئێستا عێراق و ناوچه‌كه‌و كوردیش پێویستیان ب ‌ه گه‌ڕانه‌و‌ه‬ ‫مامه‌ بۆ راگرتنی ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی باڵی به‌سه‌ر عێراقدا‬ ‫پۆشیوه‌‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪180‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫‪7‬‬

‫چیرۆكی كچ ‌ه كوردێك ل ‌ه دیسكۆیه‌كی جۆرجیا‬ ‫زیره‌ك عه‌بدوڕه‌حمان‬

‫لەگەڵ ماڵئاوایی کردن لەڕۆژ و هاتنی ئێوارە‪ ،‬دوای نان‬ ‫خواردن وەکو هەموو گەشتیارێک بەرەو شەقامی (ڕوستاڤێلی)‬ ‫بەڕێ کەوتم‪،‬بڕیاری چوونم بۆ یەکێک لەدیسکۆکان هەرگیز‬ ‫ڕێکەوت نەبووەو بەرنامە بۆ داڕێژراوو بوو‪ ،‬بەو پێیەی لەهەرێمی‬ ‫کوردستان هیچ دیسکۆیەک و یانەیەکی شەوانە نییە تاکو‬ ‫مرۆڤ شەوانە کاتێکی خۆشی تێدا بەسەر بەرێت‪ ،‬بۆیە منیش‬ ‫وەکو هەموو ئەو گەنجانەی سەفەری دەرەوەی واڵت دەکەن بۆ‬ ‫گەشت و سەیران‪ ،‬یەکێک لەو شوێنانەی دامنابوو بچم دیسکۆ‬ ‫بوو‪،‬شەقامی ڕوستافێلی شەقامێکی پڕ جم و جۆڵی شاری‬ ‫تبلیسی پایتەختی وواڵتی جۆرجیایە‪ ،‬شوێنێکی ناسراویشە‬ ‫بەالی ئەو کەسانەی سەردانی ئەو وواڵتەیان ک��ردووە‪ ،‬لە‬ ‫کۆاڵنێکی ئەو شەقامەو‌ه پێش ئەوەی بگەیتە پردێکی دوور‬ ‫ماوە کە ئەستەمە بتوانیت بەپێ بیبڕیت چەند دیسکۆیەک و‬ ‫یانەیەکی شەوانە لەکاتژمێر دەی شەوەوە جمەیان دێت و بە‬ ‫ڕووی گەنجانی ئەو وواڵتەو گەشتیاراندا دەکرێتەوە‪ ،‬من بۆخۆم‬ ‫پێشتر سەردانی دیسکۆکانی ئەستەنبوڵم کردووە‪ ،‬لەوێ هەرگیز‬ ‫هەستم بەئارامی نەکردوەو هەمیشە لەدڵەڕاوکێدا ژیاوم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دیسکۆکانی جۆرجیا مرۆڤ هەست بە بوونی ئاسایش دەکات‪،‬‬ ‫بەو پێیەی بەردەوام پۆلیسی ئەو وواڵتە چاودێری ئەو شوێنانە‬ ‫دەکات‪.‬‬ ‫لەگەڵ چوونە خ��وارەوەم بە قادرمەی دیسکۆکە کەسێک‬ ‫بەگەرمی پێشوازی لێکردم و بردمی بۆ سەر یەکێک لەمێزەکان‪،‬‬ ‫هەر دوای یەک خوولەک یەکێک لەگارسۆنەکان (گارسۆن ئەو‬ ‫کەسەیە کە لەدیسکۆکاندا کاری خزمەتگوزاری دەکات) هاتە الم‪،‬‬ ‫مینۆیەکی خستە بەردەستم کە بریتی بوو لەو خواردنەوانەی‬ ‫ل��ەو دیسکۆیە هەیە‪ ،‬دوای داواک���ردن و چاوگێران بەناو‬ ‫دیسکۆکەدا کچێکی بەرگ سپی کەمێک قەڵەو لەسەر یەکێک‬ ‫لەمێزەکان لەگەڵ چەند کچێکی دیکە دانیشت بوو‪ ،‬لەو وواڵتەدا‬ ‫ناتوانیت بەهەموو کەسێک بڵێیت لەشفرۆش‪ ،‬چوونکە بەشێکی‬ ‫زۆریان بڕوایان بە بەسەر بردنی کاتێکی خۆش هەیە‪ ،‬بەهێمی‬ ‫چاوەکانم بەڕووی خەڵکی ناو دیسکۆکە داخست‪ ،‬هێندەی نەبرد‬ ‫یەکێک لەگۆرانیە کوردییەکانی گۆرانیبێژەکانی باشوور کەوتە‬

‫ئیش و بەشێک لەکچان و ئەوانەی لەناو دیسکۆکەدان سەمایان‬ ‫دەکرد‪ ،‬بیستنی گۆرانیەکی کوردی لەو شوێنە دەبێتە مایەی‬ ‫ئارام بوونەوەی دەروون و هەستێکی خۆش دەدات بەمرۆڤ‪،‬‬ ‫هەر بۆیەش چەند کوڕێکی کوردستان کە بۆم دەرنەکەوت‬ ‫خەڵکی کام شارن لەسەر مێزەکانیان هەستان و هەڵپەڕکێیەکی‬ ‫کوردی جوانیان ئەنجام دا‪ ،‬منیش هەر وەکو ئەوان دەستم‬ ‫گرت و پێکەوە دەستمان کرد بەهەڵپەڕکێ‪ ،‬هەر لەوکاتەدا کچە‬ ‫بەرگ سپیەکەی سەر مێزەکەی ناو دیسکۆکە هاتە دەستمەوە‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئێمەدا دەستی کرد بەهەڵپەڕکێ‪ ،‬بۆ من جێگەی سەرنج‬ ‫بوو کە چۆن ئەم خاتوونە لەم وواڵت��ەدا فێری هەڵپەڕکێی‬ ‫کوردی بووە؟ ئاخۆ نمایشی هەڵپەڕکێی ئێمە هێندە جیهان‬ ‫ناسیویەتی؟ بێ هیچ شتێک دەستیم گرت و بەردەوام بووین‬ ‫لەهەڵپەڕکێ‪ ،‬دوای تەنها چەند ساتێک ووشەیەکی گووت و‬ ‫یەکێک لەو کوڕانەی لەدەستمدایە گووتی «ئەو کچە لەگەڵ‬ ‫تۆ قسە دەک��ات»‪ .‬منیش بێ هیچ مەبەستێک ڕووم تێی‬ ‫کرد‪ ،‬ڕستەیەکی ووت‪ ،‬لەبەر دەنگی بەرزی گۆرانیەکە تەنها‬ ‫ئەوەندە تێگەیشتم کە ووشەیەکی کوردی بەزاردا هات‪ ،‬منیش‬ ‫بەزمانی ئینگلیزی وەاڵمم دایەوەو ووتم بەڵی من کوردم و ئەمە‬ ‫هەڵپەڕکێی کوردیە‪،‬زۆر جەریئانەو کوردیەکی پەتی گووتی‬ ‫بەڵێ دەزانم منیش کوردم‪ ،‬لەوکاتەدا ڕاچڵەکیم‪ ،‬کە چۆن کچە‬ ‫کوردێک لەکوردستانەوە بەو هەموو کەپتەوە توانیویەتی بێتە‬ ‫ئەم وواڵتەو لەدیسکۆکاندا کات بەسەر بەرێت؟ دوای تێڕامانێک‬ ‫گووتم خۆشحاڵم‪ ،‬تۆ کوردی کام شاری کوردستانی؟ لەوەاڵمدا‬ ‫گووتی دوایی پێت دەڵێم‪.‬‬ ‫هەریەک لەئێوە چ هەستێکتان دەبێت کاتێک تووشی‬ ‫حاڵەتێکی وا دەب��ن؟دوای کۆتایی هاتنی گۆرانیەکە ئێمەش‬ ‫کۆتایمان بەهەڵپەڕکێکە هێناو چووینەوە شوێنی خۆمان‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو دانەنیشت و لەگەڵ گۆرانیەکی پۆپی بیانی کەوتە‬ ‫سەماکردن‪ ،‬منیش چرکەیەم لە ساڵێک لێ دەڕوات و دەمەوێت‬ ‫بێتە سەر مێزەکەم و چیرۆکی ژیانی خۆیم بۆ باس بکات‪ ،‬کە‬ ‫ئاخۆ چی ئەوی هێناوەتە ئەو مەملەکەتە‪ .‬دوای سەماکردنێکی‬ ‫زۆر چوویەوە سەرمێزەکەی خۆی‪ ،‬منیش چەند جارێک بۆم‬

‫ڕوان��ی‪ ،‬ب��ەاڵم ئەو وەک��و شتێک زۆر الی گرنگ نەبوو ئەو‬ ‫بابەتەم بۆ باس بکات‪ ،‬بۆیە بەشێوەیەکی ب��ەردەوام کوڕ و‬ ‫پیاو دەچوونە سەرمێزەکەی و ئەویش بەهەمان شێوە دەچووە‬ ‫سەر مێزی میوانانی دیسکۆکەو پێکی ویستی و خواردنەوەکانی‬ ‫دیکەی بەپێکەنینێکەوە کەبەئاشکرا دەردەکەویت ڕووکەشە‪،‬‬ ‫لەگەڵیان هەڵدەدا‪.‬‬ ‫ئەو شەوە کۆتایی هات و من نەمتوانی بەهیچ شێوەیەک‬ ‫لەگەڵی بدوێم‪،‬شەو دوای گەڕانەوەم بۆ شوێنی حەوانەوەکەم‪،‬‬ ‫هەر لە بیرکردنەوەی ئەو کچەدا بووم‪ ،‬کە ئاخۆ دەبێت چ‬ ‫هۆکارێک وای کردبێت ئەم کچە سەرگەردان ببێت و ڕوو لەم‬ ‫وواڵتە بکات؟ بۆ بەیانی چووم و لەچەند کەسێکم پرسی‪ ،‬تاکو‬ ‫چیرۆکی ژیانی ئەم کچەم بۆ بەیان بکەن‪ ،‬بەاڵم هەریەکەیان‬ ‫بەشێوازێک باسیان دەکرد‪ ،‬وەکو ئەوەی ئەو نەیەوێت بیناسن‪،‬‬ ‫هەر بۆیەش لەالی هەریەکەو پێناسەیەکی بۆ خۆی کردووە‪ .‬ئەو‬ ‫ڕۆژە ئێوارە هات و دوای نان خواردن جارێکی دیکە گەڕامەوە‬ ‫بۆ هەمان دیسکۆ‪ ،‬بەاڵم ئەمجارەیان نەک بەئامانجی بەسەر‬ ‫بردنی کاتێکی خۆش‪ ،‬بەڵکو بەئامانجی وەرگرتنی زانیاری‬ ‫لەسەر ئەو کچەو چۆنیەتی بەسەر بردنی ژیانی لەو وواڵتە‪.‬‬ ‫هەرچۆنێک بێت لەگەڵ کەسێکدا چەند پرسیارێکمان لێ کرد‪.‬‬ ‫لەسەرەتادا ئەو گووتی «من باوکم ئێرانیەو دایکیشم‬ ‫عێراقیەو تەنها چەند جارێک سەردانی شارەکانی هەرێمی‬ ‫کوردستانم کردوەو زۆر لەکوردستان نەماوەتەوە»‪ .‬بەتەواوی‬ ‫بۆم دەرکەوت کە ئەم کچە کوردە لەشفرۆشی دەکات لەپێناو‬ ‫پەیداکردنی پارە‪ ،‬هەر بۆیەش گووتی «من یەک کاتژمێر لەگەڵ‬ ‫کەسێکدا دەمێنمەوەو لەبەرامبەریشدا ‪ ١٠٠‬دۆالی لێ دەسەنم»‪.‬‬ ‫هەرچۆنێک بێت لەم دیدارەدا توانیم تەنها ئەوەندە زانیاریەی‬ ‫لێ بەدەست بهێنم چونکە دیار بوو نەیدەویست زانیاری بدات‬ ‫لەسەر خۆی‪.‬‬ ‫تێبینی‪ :‬هەر ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی ویستی هاوکاری‬ ‫ئەم کچە بکات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ژیانی ئاسایی ئەوا‬ ‫دەتوانین ناونیشانی ئەو دیسکۆیەی بدەینێ کە ئەو کچە‬ ‫سەردانی دەکات‪.‬‬

‫دیسکۆیەک لە شاری تبیلیسی‪ ،‬پایتەختی جۆرجیا‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪180‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫ئه‌وانه‌ی به‌پار ‌ه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌اڵم به‌ڕۆح هه‌ژارن‬ ‫د‪.‬ساالر باسیره‬

‫زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ پاره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌اڵم به‌ رۆح هه‌ژارن‬ ‫ده‌وترێ مرۆڤ له‌سێ چاو پێكهاتوه‌ كه‌ بریتین له‌جه‌سته‌و‬ ‫له‌رۆح‪ .‬چاوی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه‌ بتوانێت ئه‌و دوو الیه‌نه‌ گرنگه‌ی‬ ‫تر‪ ،‬به‌واتا جه‌سته‌و رۆح یه‌كبخات بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ناخی خۆی‬ ‫بدۆزێته‌وه‌‪ .‬زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ته‌نیا جه‌سته‌ی ڕوكه‌شی خۆیان‬ ‫ده‌بینن و ته‌نیا بایه‌خ به‌الیه‌نه‌ ڕوكه‌شه‌كانی جه‌سته‌ ئه‌ده‌ن‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫الیه‌نه‌ رۆحیه‌كانی خۆیان نابینن‪ .‬زۆرانێك هه‌ن هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی‬ ‫ژیانیان ته‌نیا له‌پاره‌دا ده‌بینن‪ ،‬كۆیله‌ی م��ادده‌ن‪ ،‬كه‌موكوریه‌‬ ‫سایكۆلۆژی وكه‌سایه‌تیه‌كانیان به‌ڕێگای پ��اره‌و س��ه‌روه‌ت و‬ ‫سامانه‌وه‌ ده‌شارنه‌وه‌‪ ،‬هه‌روه‌ها به‌كورسی ده‌سهاڵتیش‪ .‬به‌شێكی‬ ‫زۆری ئه‌م مرۆڤانه‌ به‌رگه‌ی كێشه‌ رۆحیه‌كان ناگرن و له‌ جه‌وهه‌ردا‬ ‫به‌خته‌وه‌رنین‪ .‬تێناگه‌ن كه‌ جه‌وهه‌ر له‌ ڕواله‌ت گرنگتره‌‪ .‬تێناگه‌ن‬ ‫بوون به‌كۆیله‌ی پاره‌و كردنه‌ قوربانی كاته‌ به‌نرخه‌كانی ژیان ته‌نها‬ ‫بۆ ته‌راكوم كردنی سه‌روه‌ت و سامان و بوونه‌ دیلی پاره‌ له‌ راستیدا‬ ‫واتای هه‌ژاریی ماددی و رۆحیش ده‌به‌خشێت له‌ژیانی مرۆڤه‌كه‌دا‬ ‫با ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت به‌ماده‌‪ .‬دیارده‌یه‌ك نه‌خۆشی پاره‌و مادده‌ی‬ ‫لێده‌كه‌وێته‌وه‌‪ .‬زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ ڕه‌زیل ده‌ژین‪ ،‬كه‌واته‌ ئه‌و مرۆڤه‌‬ ‫ده‌وڵه‌مه‌نده‌و كه‌چی به‌پاره‌ هه‌ژار ده‌ژی و به‌رۆحیش هه‌ژار ده‌ژی‪.‬‬ ‫كه‌واته‌ كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌هه‌ژاری ده‌ژی‪ ،‬چونكه‌ به‌رده‌وام‬ ‫له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌دایه‌ سامانه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بكات‪ .‬ژیانی ده‌بێته‌‬ ‫ژیانی پارێزگاریكه‌ر له‌پاره‌كانی و له‌خۆڵ و به‌ردی موڵكه‌كانی‪.‬‬ ‫دیارده‌یه‌ك كه‌ هه‌رگیز ناكرێ له‌سه‌ر حیسابی ئه‌ندامه‌كانی تری‬ ‫كۆمه‌ڵ نه‌بێت‪ .‬په‌الماری بێره‌حمانه‌ بۆ پاره‌و سه‌روه‌ت‪ .‬بهڵێ‬ ‫ئه‌مه‌ نه‌خۆشیه‌ خه‌ته‌رناكه‌كه‌ی مرۆڤه‌ (ده‌سه‌الت و پاره‌)‪ .‬به‌‬ ‫یادیان بهێنرێته‌وه‌ كفن گیرفانی نیه‌‪ .‬ئه‌و كاته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیان‬ ‫ده‌بێته‌ فه‌لسه‌فه‌ی ته‌نیا پاره‌و ده‌سه‌اڵت‪ ،‬بەاڵم ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی‬ ‫خوودی‪ ‌.‬زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌موو خۆشیه‌كانی‬ ‫ژیان ته‌نها به‌ پاره‌ ده‌كڕدرێت بەاڵم نازانن له‌ راستیدا خۆیانی‬ ‫پێده‌فرۆشن‪ .‬جوانیی ناتوانێت بێئه‌قڵیی بشارێته‌وه‌‪ ،‬پاره‌و‬ ‫سامان ناتوانێت ڕوخساری سته‌مكاری و نارۆشنبیریی بشارێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌وانه‌ی پاره‌ به‌ هه‌موو شتیك ده‌زانن‪ ،‬ئاماده‌ن له‌ پێناو پاره‌ش‬ ‫هه‌مو شتێك بكه‌ن‪ .‬داواكردنی دادپ��ه‌روه‌ری له‌ سته‌مكار وه‌ك‬ ‫داواكردنی ئه‌قڵ وایه‌ ل ‌ه شێتێك‪.‬‬ ‫ئایا ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ كۆیله‌ی پاره‌ ده‌توانن مرۆڤیان خۆش‬ ‫بوێت؟‬ ‫ئایا ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ كۆیله‌ی پاره‌ ده‌توانن مرۆڤیان خۆش‬ ‫بوێت؟ یان ته‌نیا ده‌توانن پاره‌یان خۆش بوێت‪ .‬له‌ سروشتی‬ ‫جیهانبینیه‌ مادیه‌كه‌وه‌ زۆرانێك له‌پێناویدا بگره‌ ئ��ازادی ‌و‬ ‫خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كانی تریش زه‌وت ده‌كه‌ن‪ ،‬چونكه‌ سروشتی‬ ‫پاره‌ زاڵمه‌و مرۆڤ چاوچنۆكه‌ هه‌ربۆیه‌ یاساو سزاشی بۆخۆی‬ ‫داناوه‌‪ ،‬چونكه‌ سروشتی خۆی باش ده‌ناسێت‪ .‬له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانه‌‬ ‫خودی خۆشیان خۆش نه‌وێت‪ .‬ئایا چۆن ده‌توانرێت سنور بۆ‬ ‫ئه‌م بارودۆخه‌ خه‌ته‌رناكه‌ دابنرێت؟ بۆ ئه‌وانه‌ی خوێن ئه‌ده‌ن‪،‬‬ ‫ئه‌وانه‌ش كه‌ ئاماده‌ی خواردنه‌وه‌ین‪ .‬ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاماده‌ بێت‬ ‫به‌هوشیاری خۆی و له‌پێناوی پاره‌دا ژینگه‌ وێران بكات ئه‌وا‬ ‫ئه‌م كه‌سه‌ پاره‌ی خۆشتر ده‌وێت وه‌ك له‌ژینگه‌ چونكه‌ ژینگه‌‬ ‫ژیانه‌‪ ،‬كه‌واته‌ مرۆڤیشی خۆش ناوێت‪ .‬دیارده‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی‬ ‫باشی نابێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاكه‌كانی كۆمهڵ‪.‬‬ ‫په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌اڵیه‌تیه‌كانی نێوان خۆیان و تاكه‌كانی كۆمه‌ل‬ ‫ته‌نیا له‌په‌یوه‌ندی پاره‌دا ده‌بینن‪ .‬ئه‌گه‌ر قولتر له‌ بوونی خۆیان‬ ‫تێبگه‌ن ئاسانتر روناكی ناخیان ئه‌دۆزیه‌وه‌‪ .‬ئه‌وه‌ی گوڵ گه‌وره‌‬ ‫ئه‌كات بارانه‌ نه‌ك هه‌وره‌ تریشقه‌‪.‬‬ ‫مرۆڤ زه‌وی و ژیانی له‌ پێناوی پاره‌دا وێران كردووه‌‬ ‫له‌ ‪ 220‬ساڵی ئه‌م دواییه‌ی مێژوودا مرۆڤایه‌تی زه‌وی و ژینگه‌ی‬ ‫به‌قه‌د ئه‌و چه‌ند ملیۆن ساڵه‌ی پێشووی خۆی وێران كردوه‌‪.‬‬ ‫جه‌نگێكی بێبه‌زه‌یی له‌م ب��واره‌دا ههڵگیرساندوه‌‪ .‬به‌ جۆرێك‬

‫لەگەڵ زه‌وی و ژینگه‌ ره‌ف��ت��ار ده‌كه‌ین‬ ‫هه‌روه‌ك ئیتر ئێمه‌ دوا نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ر‬ ‫زه‌ویه‌ بین‪ .‬مرۆڤ له‌م ماوه‌ی كاتی ژیانیدا‬ ‫ئه‌ستێره‌ی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌ك تێكداوه‌‬ ‫كه‌ مرۆڤ خۆی جارێكیتر برواناكه‌م له‌و‬ ‫ب��ارودۆخ��ه‌دا ببینێته‌وه‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌‬ ‫دوباره‌ بهێنێته‌وه‌ سه‌رباری ئاسایی خۆی‪.‬‬ ‫كاتێك ئه‌م سه‌رلێتێكدانه‌ی زه‌وی هه‌ندێ‬ ‫له‌شوێنی خۆی ده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ‬ ‫ده‌ست له‌روتاندنه‌وه‌و لوكسوسی ئابوری‬ ‫زه‌وی هه‌ڵبگرێ ئیتر به‌ناوی هه‌ر جۆره‌‬ ‫ئابوریه‌كی چاوچنۆكانه‌وه‌ بێت‪ .‬بەاڵم ئایا‬ ‫چاوچنۆكی مرۆڤه‌ ژیان وێرانكه‌ره‌كان له‌پێناوی پاره‌دا رێگا به‌‬ ‫ده‌ست ههڵگرتن له‌ وێران كردنی ژیان ئه‌دات؟ ئه‌و كاته‌ی له‌‬ ‫پێناوی سێوێك دره‌ختێك ئه‌بڕێته‌وه‌‪ .‬ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ شارستانیه‌تی‬ ‫دروستكردوه‌و هه‌ر مرۆڤیشه‌ وێرانی ده‌كاته‌وه‌‪ .‬له‌ راستیدا كاتی‬ ‫ئه‌وه‌ بۆ مرۆڤ هاتوه‌ كه‌ خۆی له‌نوێ وه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنێت كه‌ ئه‌م‬ ‫چیه‌‪.‬‬ ‫عاله‌می مادی و كۆمه‌ڵگای سه‌قه‌ت‬ ‫ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك گه‌وره‌یی مرۆڤه‌كانی به‌ده‌سهاڵت و به‌ پاره‌و‬ ‫سامان بپێوێت‪ ،‬ئه‌وا ئه‌میش كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قه‌ت و نه‌خۆشه‌‪،‬‬ ‫سه‌قه‌ت و نه‌خۆش خراوه‌‪ ،‬كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ كه‌خزاوه‌ته‌ نێو جیهانی‬ ‫مادیه‌وه‌و له‌بری به‌ها كۆمهاڵیه‌تیه‌ به‌نرخه‌كان و رۆحیه‌كان‬ ‫فه‌لسه‌فه‌ی ماده‌و پاره‌ داگیری ده‌كات‪ .‬نیشانه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی‬ ‫سه‌قه‌ت وخه‌ته‌رناك له‌سه‌ر حیسابی فكرو به‌ها په‌یوه‌ندیه‌‬ ‫كۆمهاڵیه‌تیه‌كان‪ .‬بۆچوون و تێروانینیان بۆ یه‌كتر له‌سه‌ر بنه‌مای‬ ‫پاره‌و ده‌سه‌اڵته‌‪ ،‬نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای رۆشنبیری وبه‌ها رۆحیه‌‬ ‫جوانه‌كان‪ .‬له‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا باری مرۆڤه‌ ئاسایی و‬ ‫ژیر و رۆشنبیر و ته‌ندروست بیركه‌ره‌وه‌كان له‌مه‌ترسیدا ده‌بن‪.‬‬ ‫ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ ئێسته‌ ده‌ژین به‌اڵم به‌شێكی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فه‌و‬ ‫ژیریه‌كانیان بۆ ساالنێكی تری دوایی به‌ سوودتر ده‌بێت‪ .‬ئه‌وانه‌ی‬ ‫به‌شوێن لێره‌ن به‌اڵم له‌زه‌مه‌نێكی تردا ده‌ژین‪ ،‬یان له‌شوێن و‬ ‫زه‌مه‌نێكی هه‌ڵه‌دا ده‌ژین به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قه‌تكراو وه‌‬ ‫ته‌حه‌دا لێكراو‪ ،‬دیارده‌یه‌كی به‌ئازاره‌‪.‬‬ ‫هه‌ژاری یه‌كێك له‌ تاڵترین دیارده‌كانی ژیان‬ ‫هه‌ژاری یه‌كێكه‌ له‌ تاڵترین و ناخۆشترین دیارده‌كانی ژیان‪.‬‬ ‫كه‌سێك هه‌میشه‌ له‌ده‌سته‌وه‌ بۆ ده‌م ب��ژی‪ ،‬توانای خه‌رجی‬ ‫نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی نه‌بێت بۆ نه‌خۆشیه‌كی خۆی یان بۆ ئه‌ندامێكی‬ ‫خێزانه‌كه‌ی‪ ،‬یان‪ .‬ئه‌و فرمێسكانه‌ی مرۆڤ قووتی ئه‌دات زۆر تالتره‌‬ ‫له‌وانه‌ی ته‌نیا به‌الچاودا دێنه‌ خوارێ‪ .‬بەاڵم پاره‌ش ته‌نیا ده‌توانێ‬ ‫هه‌ندێك له‌ كێشه‌كانی ژیان چاره‌سه‌ر بكات نه‌ك هه‌مووی‪ .‬ئه‌وانه‌‬ ‫ههڵه‌ن وابزانن هه‌ژاری بریتیه‌ ته‌نیا له‌ به‌تاڵی گیرفانه‌كان‪ .‬به‌تاڵی‬ ‫له‌ سۆز و هه‌ست و دڵ‪ ،‬به‌تالیی له‌ ویژدان‪ ،‬له‌ روتاندنه‌وه‌ی هاو‬ ‫مرۆڤه‌كان‪ ،‬ئه‌وه‌ هه‌ژاریی راسته‌قینه‌یه‌‪ .‬زۆرێك له‌هه‌ژاران هه‌ن‬ ‫به‌خته‌وه‌رترن وه‌ك له‌ زۆرێك له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پاره‌دارو بگره‌‬ ‫سه‌غی تریشن له‌وانه‌و كه‌سایه‌تیشیان بگره‌ به‌هێزتره‌‪ .‬مرۆڤێك‬ ‫ده‌كرێ به‌ پاره‌ هه‌ژار بێت‪ ،‬بەاڵم به‌ فكرو ژیریی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت‬ ‫و به‌ سوود بێت بۆ كۆمه‌ڵگا‪.‬‬ ‫هاوكاری و دادپه‌روه‌ریی له‌ بری چاوچنۆكی و روتاندنه‌و‌ه‬ ‫ب��ه‌ره��ه‌م��ه‌ شمه‌كیه‌كان ده‌ب��ێ��ت ل��ه‌ خزمه‌تی پێویستیه‌‬ ‫راسته‌قینه‌كانی مرۆڤ بێت‪ .‬هاوكاری و دادپ��ه‌روه‌ری له‌ بری‬ ‫چاوچنۆكی و روتاندنه‌وه‌‪ .‬به‌رزترین ئامانجه‌ كۆمه‌اڵیه‌تیه‌كان ده‌بێت‬ ‫بریتی بێت له‌ دوور خستنه‌وه‌ی كوێره‌وه‌ری مرۆڤ‪ .‬پال به‌ تاكی‬ ‫مرۆڤه‌وه‌ بنرێت بۆ به‌شداری كردنی چاالكانه‌ له‌ ژیانی كۆمه‌اڵیه‌تیدا‪.‬‬ ‫مرۆڤ خۆشی له‌ ژیان نابینێت ئه‌گه‌ر بێهیالك بوون هه‌مووی به‌‬

‫ئاماده‌یی بۆ بێته‌ به‌رده‌م‪ .‬كاتێك نرخی له‌ش ساغی ده‌زانێت گه‌ر‬ ‫نه‌خۆش بكه‌وێت‪ .‬زانینی ئه‌و ڕاستیه‌ش مرۆڤ نه‌هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌م‬ ‫دونیایه‌ ته‌نیا بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌ خۆشیه‌كانی ژیان‪ .‬مرۆڤ به‌‬ ‫درێژایی ته‌مه‌نی له‌ پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ملمالنێ و كێشمه‌كێش‬ ‫و به‌رزونزمیدایه‌‪ .‬ئه‌گه‌ر تۆش نه‌ته‌وێت بەاڵم سروشتی ژیان و‬ ‫ژینگه‌ كۆمه‌اڵیه‌تیه‌كه‌و هاومرۆڤه‌كانت وازت لێناهێنن‪ .‬زۆرجاریش‬ ‫خۆبه‌ختیه‌ له‌ نێو چ خێزانێكدا دێیته‌ سه‌ر دونیا‪ ،‬له‌ خێزانێكی‬ ‫هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌‪ ،‬له‌ واڵتێكی پرجه‌نگ و كوێره‌وه‌ریه‌كانی ژیان‪،‬‬ ‫یان له‌ واڵت و خێزانێكی به‌خته‌وه‌رو بووه‌‪ .‬شوێن و زه‌مه‌ن زۆربه‌ی‬ ‫جار له‌ چركه‌ی له‌ دایك بوونه‌وه‌ چاره‌نوسمان دیاری ده‌كات‪ .‬ئه‌و‬ ‫كه‌سانه‌ی باوه‌ریان وایه‌ چاره‌نوس له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دیاری كراوه‌و‬ ‫ناكرێ بگۆڕدرێت‪ ،‬ئه‌ی له‌ كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له‌ شه‌قامه‌كاندا بۆچی‬ ‫سه‌یری هه‌ردووال ده‌كه‌ن؟‬ ‫هه‌موو پاره‌ی ئه‌م جیهانه‌ ناتوانێت خۆشه‌ویستیه‌ك بكڕێت‬ ‫هه‌موو پاره‌ی كه‌سێك‪ ،‬هه‌موو پاره‌ی ئه‌م جیهانه‌ ناتوانێت‬ ‫خۆشه‌ویستی ته‌نیا مرۆڤێك بكڕێت‪ .‬وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌هه‌موو‬ ‫تاریكایی ئ��ه‌م جیهانه‌ ناتوانێت ڕون��اك��ی ته‌نیا ی��ه‌ك مۆم‬ ‫بكوژێنێته‌وه‌‪ .‬خۆشه‌ویستی كه‌ بووه‌ شت ئه‌وكاته‌ ده‌كرێ به‌پاره‌‬ ‫بكڕدرێت‪ ،‬بەاڵم خۆشه‌ویستی وه‌ك الیه‌نه‌ سروشتیه‌كه‌ی‪ ،‬وه‌ك‬ ‫شتێكی ڕۆحی و له‌شێوه‌ جه‌وهه‌ریه‌كه‌ی خۆیدا به‌پاره‌ نافرۆشرێت‬ ‫و ناشبێت بفرۆشرێت‪ .‬له‌ڕاستیدا خۆشه‌ویستی شمه‌ك نیه‌ كه‌ وه‌ك‬ ‫پاره‌ له‌قاسه‌دا هه‌تبێت‪ .‬ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بوه‌ شمه‌ك ئه‌وكاته‌‬ ‫مرۆڤ ده‌توانێت به‌ندی بكات‪ ،‬سنوری بۆ دابنێت‪ ،‬یان كۆنترۆڵی‬ ‫بكات‪ .‬ئه‌م جۆره‌ خۆشه‌ویستیه‌ له‌بری بوژانه‌وه‌یه‌كی ڕۆحی ئه‌وا‬ ‫كوژه‌رو خنكێنه‌ره‌‪ .‬خاوه‌ن كۆیله‌یه‌ك جه‌سته‌ی كۆیله‌كه‌ ده‌كرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم هه‌رگیز ناتوانێت رۆحی كۆیله‌كه‌ بكرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ته‌نیا‬ ‫هی كۆیله‌كه‌ خۆیه‌تی‪.‬‬ ‫ئه‌خالق (مۆره‌ل) به‌پاره‌ ناكڕدرێت‬ ‫چه‌ندن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌دوای مردنیان سه‌روه‌ت وسامانه‌كانیان‬ ‫له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوه‌؟ ده‌شزانن كه‌مردن حه‌تمیه‌‪ ،‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا‬ ‫ناتوانن ده‌ست له‌ بوونی كۆیالیه‌تی خۆیان بۆ پاره‌ هه‌ڵبگرن‪.‬‬ ‫داخۆ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م شته‌ له‌چیدا بێت؟ فیرعه‌ونه‌كان ئه‌و هه‌موو‬ ‫سه‌روه‌ت و زێروزیوه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برده‌ هه‌ره‌مه‌كانیانه‌وه‌‪،‬‬ ‫خۆیان كرده‌ مۆمیا‪ ،‬ده‌بینین هه‌مووی له‌ شوێنی خۆیدا ماوه‌‪.‬‬ ‫زۆرانێك هه‌ن له‌وانه‌یه‌ زۆر شتی دنیا هه‌ن به‌پاره‌ بتوانن بیكڕن‪،‬‬ ‫به‌اڵم شتێك هه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌موو پاره‌ی دونیا ناتوانرێ بكڕدرێت‬ ‫ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ئه‌خالق‪ .‬مۆره‌ل ته‌نیا مرۆڤی باش خاوه‌نیه‌تی‪.‬‬ ‫هه‌ندێك بۆ پركردنه‌وه‌ی نوقسانیه‌ ڕۆحیه‌كانیان به‌ حوكمی پاره‌‬ ‫په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر كاری سێكس ومه‌ی خواردنه‌وه‌‪ ،‬یان هه‌ندێكی‬ ‫تر په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر نوێژو خوداپه‌رستی‪ ،‬چونكه‌ له‌مه‌یاندا هه‌ندێ‬ ‫تێربوونی ڕۆحی ده‌دۆزنه‌وه‌‪ ،‬چونكه‌ پاره‌كانیان لێره‌دا به‌ فریایان‬ ‫ناكه‌وێت ولێی سه‌رف نه‌كراوه‌ بۆ دروستكردنی ڕۆشنبیریی بۆ‬ ‫لێكدانه‌وه‌و كوالیتی ونهێنیه‌كانی ژیان‪ .‬ژیانێكی بێكه‌لك مردنێكی‬ ‫زووه‌‪ .‬ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ بۆ مسۆگه‌ر كردنی ئه‌و دنیاش ده‌یانه‌وێ‬ ‫به‌دوو نوێژو كه‌مێك زه‌كات ناخی خۆیان ئارام بكه‌ن و خوداش‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪180‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫‪9‬‬

‫له‌خۆیان ڕازی بكه‌ن‪ .‬مرۆڤ له‌سروشتی خۆیدا چاوچنۆكه‌‪.‬‬ ‫مرۆڤ له‌ نێوان دڕنده‌یی و ئاشتیخوازیدا‬ ‫ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ له‌ پێناوی پاره‌و داگیركردن و چاوچنۆكی و رق‬ ‫و كینه‌و روتاندنه‌وه‌دا سه‌دان ملیۆن گیانی به‌ كوشتداوه‌‪ ،‬هه‌ر‬ ‫مرۆڤیشه‌ له‌ پێناوی ئازادی و پاراستنی ئاسایش و كه‌رامه‌ت و نان‬ ‫و ئازادیدا به‌ سه‌دان ملیۆن گیانی له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كردۆته‌‬ ‫قوربانی‪ .‬به‌ ملیارد جار مرۆڤ له‌ مێژووی ژیانی خۆیدا كه‌رامه‌تی‬ ‫هه‌ر له‌ الیه‌ن هاومرۆڤه‌كانیه‌وه‌ پێشێلكراوه‌‪ .‬دیاره‌ مرۆڤ سروشتی‬ ‫خۆی باش ده‌ناسێت هه‌ربۆیه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌بێت‬ ‫یاساو سزا بۆ خۆی دابنێت‪ ،‬چونكه‌ ته‌نیا به‌شێكی سروشته‌كه‌ی‬ ‫ئاشتیخوازه‌‪ .‬ده‌پرسم هۆكاری ئه‌وه‌ له‌چیدایه‌ مرۆڤ بتوانێت‬ ‫ئه‌وه‌نده‌ دڕنده‌ بێت؟ كۆمه‌ڵ كوژی و تاوانی جه‌نگ و كۆیالیه‌تی‬ ‫و ره‌فتاری دژ به‌ مرۆڤایه‌تی‪ ،‬به‌ندكردن و ئه‌شكه‌نجه‌و كاری‬ ‫درندانه‌و وێرانكه‌رانه‌و روتاندنه‌وه‌و بێبه‌زه‌یی بوون ئه‌نجام بدات؟‬ ‫دوور نیه‌ رۆژگارێك كورد نه‌بێته‌ هۆی جینۆساید كردنی ئه‌ویتر‬ ‫چونكه‌ ئه‌میش مرۆڤه‌‪.‬‬ ‫چیبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئاشتیخواز بێت؟‬ ‫چه‌ندین تیۆری هه‌ن سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی توندوتیژی له‌‬ ‫مرۆڤدا له‌وانه‌ش بۆچوونی فه‌لسه‌فی و سیاسی‪ ،‬كۆمەاڵیه‌تی‪،‬‬ ‫سایكۆلۆجی و بایۆلۆژی‪ .‬په‌روه‌رده‌‪ ،‬ئه‌وه‌ی نێو خێزان‪ ،‬سیسته‌می‬ ‫پ���ه‌روه‌رده‌ی ده‌وڵ��ه‌ت و قوتابخانه‌ ده‌توانێت مندالێك وه‌ك‬ ‫كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو له‌ منداڵیه‌وه‌ ئاشتیانه‌ په‌روه‌رده‌ بكات و به‌‬ ‫پرۆسه‌یه‌كی به‌ كه‌لتور بووندا بیبات‪ .‬هه‌روه‌ها ده‌رده‌ گه‌وره‌كه‌ی‬ ‫مرۆڤایه‌تی نه‌خوێنده‌واری و دواكه‌تویی و هه‌ژاریه‌‪ .‬هه‌روه‌ها‬ ‫كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌روه‌ر له‌ بنه‌ما گرنگه‌كانن و پێویستیه‌كی ژیانیه‌‬ ‫بۆ به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست‪ .‬مرۆڤ هه‌رچیه‌ك‬ ‫بێت سروشتێكی توندوتیژی هه‌ڵگرتوه‌ و خاوه‌ن سایكۆلۆجیه‌تێكی‬ ‫خۆیه‌تی‪ ،‬ته‌ندروست و ناته‌ندروستیش‪ .‬پێویسته‌ كار له‌سه‌ر‬ ‫كه‌مكردنه‌وه‌ی الیه‌نه‌ توندوتیژیه‌كه‌ی مرۆڤ بكرێت‪ .‬زۆربه‌ی جار‬ ‫به‌ هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی و ناعه‌داله‌تیه‌وه‌ به‌رامبه‌ری‬ ‫ده‌كرێ الیه‌نه‌ توندوتیژه‌ییه‌كه‌ی مرۆڤ كه‌ تێیدا بوونی هه‌یه‌ سه‌ر‬ ‫هه‌ڵبدات و ده‌كرێ ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری لێبكه‌وێته‌وه‌‪ .‬ئاخۆ‬ ‫مرۆڤ هێشتا به‌ پرۆسه‌ی به‌ كامڵ بوون و ژیریدا ده‌ڕوات؟ ئاخۆ‬ ‫لەگەڵ هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا‬ ‫دێت مرۆڤ هه‌ر به‌م شێوه‌ مرۆڤیه‌ی ئێسته‌ی ده‌مێنێته‌وه‌؟ یان‬ ‫مرۆڤ هێشتا پرۆسه‌ی به‌ مرۆڤ بوونی خۆی ته‌واو نه‌كردووه‌؟‬ ‫هه‌ندێكجار شه‌رم له‌ مرۆڤ بوونی خۆم ده‌كه‌م‪ .‬ئایا چاره‌نوسی‬ ‫مرۆڤایه‌تی چی لێبه‌سه‌ر دێت له‌ نێوان سروشتی درنده‌یی و‬ ‫ئاشتیخوازی خودی مرۆڤ خۆی؟ كه‌واته‌ مرۆڤ چیه‌ كه‌ هه‌ردوو‬ ‫خه‌سله‌ته‌كانی تێدان؟ مرۆڤ باشتر وایه‌ زۆرتر بیربكاته‌وه‌ له‌وه‌ی‬ ‫كه‌ خۆی چیه‌‪ ،‬نرخی چیه‌و چه‌نده‌‪.‬‬

‫ترس له‌ ژیان یان ترس ل ‌ه مردن؟‬ ‫ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤ له‌ ژیانی ناڕه‌حه‌تیدا ترسی ل ‌ه‬ ‫ڕۆژه‌ ناخۆش و به‌ ئازاره‌كانی ژیان هه‌ی ‌ه ئه‌وه‌ند‌ه‬ ‫ترسی له‌مردن نیه‌‪ .‬ئه‌و جۆره‌ ژیانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی‬ ‫كات هه‌مووی مردنه‌‪ .‬ئه‌وانه‌ی ته‌نیا له‌مردندا له‌وانه‌ی ‌ه‬ ‫پشووی ناخ بدۆزنه‌وه‌‪ ،‬چونكه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌یان ‌ه بۆ‬ ‫ژیان كه‌مه‌‪ ،‬به‌اڵم بۆ مردن زۆره‌‪ .‬من ترسم له‌ توانای‬ ‫ئازاردان و درندایه‌تی و بێبه‌زه‌یی مرۆڤ هه‌یه‌‪ .‬هه‌تا‬ ‫ئێسته‌ش تێناگه‌م مرۆڤ ل ‌ه راستیدا چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م‬ ‫ئه‌ستیره‌ شین ‌ه ته‌نیایه‌‪ .‬تیمساحێك‪ ،‬شێرێك ك ‌ه‬ ‫تێربوو چیتر په‌المار نادات‪ ،‬بەاڵم مرۆڤ پێچه‌وانه‌وه‌ی‬ ‫ئه‌وه‌یه‌‪ .‬هه‌ندێك جار گه‌وجانه‌ ملمانداوه‌ته‌ ژیانێك كه‌ به‌شێكی‬ ‫زۆری به‌كه‌لكی مرۆڤ نایه‌ت‪.‬‬ ‫گه‌وره‌ترین نهێنی ژیان بریتی ‌ه له‌ مردن‬ ‫مردن هاوه‌ڵێكی هه‌میشه‌یی مرۆڤه‌و له‌كاتی له‌دایك بونمانه‌و‌ه‬ ‫چاالكه‌و دیوێكی تری هه‌مان دراوه‌‪ .‬كه‌واته‌ ژیان ومردن دوو‬ ‫شتی پێكه‌وه‌ به‌ستراون‪ .‬هه‌روه‌ك حوكمی ژیان دراوین هه‌ر به‌م‬ ‫شێوه‌یه‌ش حوكمی مردنیش دراوین هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫بریاڕی خودی مرۆڤدان‪ .‬ته‌سلیم به‌ ژیان ده‌كرێیت و دواتر مردن‬ ‫لەگەڵ خۆیدا ده‌تبات‪ .‬به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ر مرۆڤه‌ چیرۆكێكی ژیانی‬ ‫خۆی تۆمار ده‌كات هه‌ریه‌كه‌و به‌ شێوه‌یه‌ك‪ .‬گه‌وره‌ترین نهێنی ژیان‬ ‫بریتیه‌ له‌ مردن‪ .‬له‌یه‌كه‌م چركه‌ی له‌دایكبونه‌و‌ه روبه‌روی مردن‬ ‫ده‌بینه‌وه‌‪ .‬له‌مردندا ته‌واوی چیرۆكی ژیان كۆده‌بێته‌وه‌‪ .‬ئه‌گه‌ر‬ ‫وابێت كه‌ ئه‌مرۆ تۆ ده‌بێت بمریت و ئاورێك بۆ دواوه‌ بده‌یته‌و‌ه‬ ‫بۆ ژیان كامانه‌ن هه‌ست و فكره‌ راسته‌قینه‌كانت ده‌رباره‌ی ژیان‬ ‫كه‌ جێت هێشتوون؟ ئایا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا ده‌دۆزێته‌و‌ه‬ ‫كه‌ویستوته‌ له‌ ژیاندا به‌ده‌ستیان بهێنیت؟ خۆشه‌ویستی ده‌توانێت‬ ‫ل ‌ه مردنی كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویستیشدا روبه‌روی بیته‌وه‌‪ .‬بەاڵم‬ ‫مرۆڤ ل ‌ه ئه‌زه‌له‌و‌ه له‌مردن ترساوه‌‪ ،‬چونكه‌ ده‌زانێت رۆژێك دێت‬ ‫كه‌ ده‌بێت بمرێت و ئه‌مه‌ش یاسای ژیان و مردنه‌‪ .‬ته‌مه‌ن ك ‌ه‬ ‫رۆیشت چیتر ناگه‌رێته‌وه‌‪ ،‬ئه‌وه‌ی ك ‌ه مرد چیتر ناژێته‌وه‌‪ ،‬هه‌ربۆی ‌ه‬ ‫ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ ئه‌توێته‌وه‌‪ .‬مردن پرۆسه‌یه‌كی‬ ‫حه‌تمی ‌ه له‌ ژیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێكدا‪ .‬قورسترین چرك ‌ه له‌ژیانی‬ ‫مرۆڤدا ئه‌و چركه‌یه‌یه‌ له‌ دایك ده‌بێت‪ ،‬چونكه‌ له‌م سات ‌ه ژیانه‌و‌ه‬ ‫ئیتر روبه‌رووی زۆرانبازی ده‌بێته‌وه‌ لەگەڵ ژیان و لەگەڵ مردندا‪.‬‬ ‫هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌ژی رۆژگارێك دێت ده‌بێت بمرێت‪ .‬گوڵ به‌و‬ ‫جوانیه‌ی خۆی هه‌ر هه‌ڵده‌وه‌رێت‪ ،‬دایك ل ‌ه گوڵ زۆر جوانتر‌ه‬ ‫كه‌چی هه‌ر ده‌بێت بمرێت و خۆراكی خاك بێت‪.‬‬

‫مرۆڤ ده‌بێت به‌ هیوا بژی‬ ‫هیوا وون ده‌بێت بەاڵم هه‌رگیز نامرێت‪ ،‬هه‌ربۆیه‌ ئه‌بێت ل ‌ه ژیاندا‬ ‫له‌گه‌ڵ گه‌شبینییشدا بژین‪ .‬مرۆڤ پێویسته‌ فێری ئه‌و‌ه بێت به‌هیوا‬ ‫بژی‪ .‬ئه‌وه‌ی به‌هیوا ده‌ژی به‌واتا رۆژگاری له‌ ده‌ستدایه‌‪ .‬هه‌وڵ‬ ‫بدات له‌و ئیمكانیه‌ت ‌ه كه‌مه‌ی ك ‌ه هه‌یه‌تی باشترین شتی لێدروست‬ ‫بكات‪ .‬ژیان ب ‌ه هیواو‌ه به‌نده‌‪ .‬بێ بوونی هیوا ژیان چ واتایه‌كی بۆ‬ ‫ده‌مێنێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر ژیان هیچ نی ‌ه ئه‌ی بۆچی مرۆڤه‌كان شه‌ری‬ ‫له‌سه‌رده‌كه‌ن و زگی یه‌كتری بۆ هه‌ڵده‌دڕن؟ خۆزگه‌ پێكهاته‌ی‬ ‫مرۆڤ ته‌نها ئاشتی و ئارامیی بوایه‌‪ .‬چۆنیه‌تی گه‌ران به‌دوای‬ ‫پێویستیه‌ رۆحیه‌كاندا گرنگه‌‪ ،‬له‌ سروشت‪ ،‬له‌ گوڵ و سه‌وزایی‬ ‫وده‌ری��او شاخ و جوانیی ئاسمان‪ ،‬له‌و كه‌ژه‌ی تۆ الت خۆشه‌‪،‬‬ ‫له‌موزیك و فه‌نتازی و رۆمانسیه‌تی ژیان‪ .‬نه‌بیت ‌ه ئه‌و په‌پوله‌ جوان ‌ه‬ ‫ره‌نگاوڕه‌نگه‌ی به‌ ده‌وری مۆمێكی جوانی داگیرساودا ده‌خولێته‌و‌ه‬ ‫بەاڵم كتوپر خۆی پێدا ده‌كێشێت و ده‌سوتێت‪ .‬ژیانێكی بێ‬ ‫كه‌ڵك مردنێكی زووه‌‪ .‬ده‌بینم ئه‌وانه‌ی الون بۆ ئایند‌ه ده‌ژین‪،‬‬ ‫بەاڵم به‌ ته‌مه‌نه‌كان بۆ یادگاریه‌كانیان ده‌ژین‪ .‬به‌ڵی یادگاریه‌كان‬ ‫به‌شێكی نه‌بچراوی ژیانه‌‪ .‬چه‌ندن ژماره‌ی ئه‌و ملیارده‌ر و ملیۆنه‌ری‬ ‫دۆالرانه‌ی كه‌نازانن بیتهۆڤن كێیه‌؟ گوێی بیستن وهه‌ستیان نی ‌ه‬ ‫بۆ میوزیك‪ .‬چوونه‌ مۆزه‌خانه‌و شانۆگه‌ری و خوێندنه‌وه‌ی رۆمان‬ ‫و خۆرۆشنبیر كردن‪ ،‬ملیۆنه‌رێكی دۆالر له‌واڵتێكی دواكه‌وتوی‬ ‫كالسیكدا‪ .‬چه‌ندن ئه‌وانه‌ی‪ ،‬ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی هه‌زارانێك‬ ‫دۆالریان خه‌رج كردبێت بۆ شوێنێكی ڕۆشنبیری؟ بۆ خه‌رجیی‬ ‫خوێندكارێك بۆ واڵتێكی تر بۆ بوارێكی به‌سوود بۆ نه‌ته‌وه‌‪ ،‬هی‬ ‫شانۆكار‪ ،‬هی خوێندكارو نوسه‌ره‌ هه‌ژاره‌كان‪ .‬ئه‌وانه‌ی به‌ هیوای‬ ‫گه‌یشتن به‌و به‌هه‌شته‌ی بروایان پێیه‌تی له‌ گه‌ره‌كێكدا مزگه‌وتێك‬ ‫دروستده‌كه‌ن بەاڵم ئاماده‌ نین بیر له‌ دروستكردنی كتیبخانه‌و‬ ‫شوێنێكی ڕۆشنبیری بكه‌نه‌وه‌وه‌ تێیدا‪ .‬بینیشم زۆرێك له‌وانه‌ی ب ‌ه‬ ‫هه‌ژاری ژیان به‌ ده‌وله‌مه‌ندی مردن‪.‬‬ ‫‪dr.salarbasira@hotmail.com‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪180‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫گومانی خراپ‬ ‫فاكتەرێكە بۆ پچڕانی‬ ‫شیرازەی خێزان‬ ‫ئا‪ :‬نینا ساالر‬

‫پرۆسەی هاوسەرگیری پرۆسەیەكی دەروونی‪ ،‬كۆمەاڵیەتی‪،‬‬ ‫یاسایی و شەرعییە‪ ،‬ئاسوودە نەبوونی ئەوانەی هاوسەرگیری‬ ‫دەكەن‪ ،‬وادەكات گرێیەكی گەورە لە دەروونیاندا دروست بێت‬ ‫كە لەڕێی هەڵسوكەوتی رۆژانەوە گوزارشتی لێدەكەن‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە ئەو رەفتارانەی لەالیەن یەكێكیانەوە ئەنجام دەدرێت‪،‬‬ ‫ئەگەر مایەی قبووڵی بەرامبەرەكەی نەبێت‪ ،‬ئەوا پەرچەكرداری‬ ‫هاوشێوە ئەنجام دەدرێ��ت و لێرەوە خاڵی دەستپێك بۆ‬ ‫گرفتەكان دادەنرێت‪.‬‬ ‫سروە كەریمی تەمەن ‪ 42‬ساڵ تەنیا گومانكردن بووەتە هۆی‬ ‫جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی‪ ،‬بە درێژایی ماوەی سێ ساڵی‬ ‫ژیانی هاوسەرداریدا‪ ،‬نەیهێشتووە مێردەكەی هەناسەیەكی‬ ‫دڵنیایی هەڵبكێشێت‪ ،‬س��روە كە ئێستا لە دەزگایەكی‬ ‫راگەیاندن ئیش دەك��ات‪ ،‬بە وت��ەی خۆی هیچ كێشەیەكی‬ ‫لەگەڵ هاوسەرەكەی نەبووە تەنیا ئەوە نەبێت گومانی خراپ‬ ‫لە نێوانیاندا هەبووە‪ ،‬وەك گوتی»هێندەم گومانی خراپ و‬ ‫دڵپیسیم بەرامبەر هاوسەرەكەم كرد تاوەكو ماڵم كاول بوو‪،‬‬ ‫شەوان كە مێردەكەم دەنوست مۆبایل و الپتۆپەكەیم دەپشكنی‪،‬‬ ‫وای لێهات بوو لە ترسی من الپتۆپەكەی نەهێنێتەوە ماڵەوە و‬ ‫مۆبایلەكەشی هەمیشە پاككراوە بوو»‪.‬‬ ‫گومانی خراپ یەكێكە لەو گرفتانەی كە زۆرجار دەبێتە‬ ‫هۆی دروستبوونی كێشە لە نێوان هاوسەران و گەلێك جاریش‬ ‫جیابوونەوەی لێكەوتۆتەوە‪ .‬پیاوێكی تەمەن ‪ 32‬ساڵ بەناوی‬ ‫سەرخێڵ رواندزی كە خێزاندارەو باوكی دوو منداڵە زۆر بێزارە‬ ‫لەو رەفتارەی هاوسەرەكەی كە لە هەموو كارەكانی حیساب‬ ‫و كتابی لەگەڵ دەكات‪ ،‬وێرای چاودێری كردنێكی چروپر بە‬ ‫نهێنی‪ .‬هەڵەی ئەو پیاوە كاتێك دەستی پێكردووە كە ژنەكەی‬ ‫‪ 4‬ساڵ لە خۆی گەورەترە‪ ،‬وەك خۆی ئاماژەی پێكرد هەر دوای‬ ‫گواستنەوەی بە چەند رۆژێك بۆی دەركەوتووە كە ژنەكەی‬ ‫گومان لە هەستان و دانیشتنی دەكات‪ ،‬وەكخۆی گوتی «دوای‬ ‫ئەوەی هەستم بەو سیفەتە خراپەی هاوسەرەكەم كرد ویستم‬ ‫جیاببمەوە‪ ،‬بەاڵم ویژدان و كەسوكار و دابونەریت رێگریان‬ ‫لێكردم و تا ئەمرۆش بەم ئازارەوە دەتلێمەوە»‪.‬‬ ‫بەشێكی دیكەی پیاوان پێیان باشە هاوسەران چاودێری‬ ‫هەڵسوكەوتی یەكتر بكەن‪ ،‬عەبدوڵاڵ سلێمانی تەمەن ‪46‬‬ ‫ساڵ پێیوایە زۆرج��ار گومانكردن و لێپرسینەوە پێویستە‪،‬‬ ‫بە بۆچوونی ئەو‪ ،‬گومان لە یەكتر كردن و دڵپیسی نێوان‬ ‫هاوسەران نیشانەی خۆشەویستییە‪ ،‬ئەو دەڵێت «هەر كاتێك‬ ‫ژنەكەم لێپرسینەوەم لەگەڵ بكات و گومان بكات‪ ،‬كاتێك‬ ‫خۆم جواندەكەم لە ناخەوە دەگەشێمەوە‪ ،‬چونكە هەستدەكەم‬ ‫ژنەكەم دڵی لەالمە»‪.‬‬ ‫نەورۆز كەریم كچە خوێندكارێكی زانكۆیە و هێشتا نەچووەتە‬ ‫ژیانی هاوسەرییەوە‪ ،‬ئەو كچە لە بەرنامەیدایە لەگەڵ هەر‬ ‫كوڕێك ژیان دروست بكات‪ ،‬سەرەتا گومان لە ناخی خۆیدا‬ ‫دەنێژێت‪ ،‬ئەو لەو رووە دەڵێت « گومانی خراپ ئاگر لە‬ ‫خەرمانی عەشق و خۆشەویستی بەردەدات»‪.‬‬ ‫كاوە شاكری تەمەن ‪ 36‬ساڵ سەبارەت بەو پرسە گوتی»‬ ‫هەر خەتایەك پیاو دەیكات ژن پێیدەكات‪ ،‬من كاتی خۆی‬ ‫وەك پێغەمبەر دەژیام هێندە پاك داوێن بووم‪ ،‬بەاڵم ژنەكەم‬ ‫هەندێ گوت نەكەی‪ ،‬نەچی و جاسووسی لەدوو كردم‪ ،‬هەندی‬ ‫لێی پرسیم لەكوێ بووی؟ لەگەڵ كێ بووی؟ بێئەوەی باوەڕ بە‬ ‫جوابەكانم بكا‪ ،‬تا منی فاسد كرد‪ ،‬سەرەتا وردە وردە فێربووم‬ ‫درۆم لەگەڵ كرد‪ ،‬پاشان بەخۆمم گوت ئەو هەر بەمن باوەڕ‬ ‫ناكات و بە چاوی كەم تەماشام دەكات‪ ،‬منیش درێخیم لە كاری‬

‫خراپ و رابواردن نەكرد»‪.‬‬ ‫لەرووی كۆمەاڵیەتییەوە توێژەری كۆمەاڵیەتی رێبین فەتاح‬ ‫جەخت ل��ەوە دەك��ات��ەوە كە كۆمەڵگەی كوردستانی هەر‬ ‫لە سەرەتاوە بە پەرەسەندنێكی ناسروشتیدا تێپەڕ بووەو‬ ‫لەئێستادا بەهۆی كارتێكەرە دەرەكییەكانەوە‪ ،‬بەهاو نەریت و‬ ‫نۆڕمە كۆمەاڵیەتییەكان لەگۆڕاندان‪.‬‬ ‫ئەو گوتیشی «ئەو بەهاو نەریت و نۆڕمە كۆمەاڵیەتییانەی‬ ‫پێشتر پەیوەندییە كۆمەاڵیەتییەكانیان لەسەر بونیاد نراوە‪،‬‬ ‫لەئێستادا رووبەڕووی هەرەسهێنان بوونەتەوەو لەبەرامبەردا‬ ‫كۆمەڵێك ب��ەه��او ن��ەری��ت و ن��ۆڕم��ی دی��ك��ەی كۆمەاڵیەتی‬ ‫سەریانهەڵداوەو بەرەو جێگیر بوون دەچن‪ .‬ئەوەش وایكردووە‪،‬‬ ‫كۆمەڵگەی كوردستانی بەگشتی رووب��ەڕووی داڕووخانێكی‬ ‫گەورەی ئاكاری ببێتەوە‪ ،‬مەبەستم لە داڕووخانی ئاكاری‪،‬‬ ‫ئەوە نییە كە مەال و پیاوە دینییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن‪،‬‬ ‫مەبەستم لە داڕووخانی ئاكاری‪ ،‬زێدەڕۆیی كردنە لەسەر‬ ‫ئەو بنەماو بەها ئاكارییانەی پەیوەندییە كۆمەاڵیەتییەكان‬ ‫رێكدەخەن‪ .‬ئەو داڕووخانە ئاكارییە‪ ،‬قەیرانی متمانەی لەنێوان‬ ‫كۆی تاكەكان دروست كردووە‪ ،‬قەیرانی متمانە زیاتر لەوەی لە‬ ‫ئاستە سیاسییەكەدا هەستی پێدەكرێت‪ ،‬لەئاستی كۆمەاڵیەتیدا‬ ‫ئامادەیی هەیە»‪.‬‬ ‫توێژەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە لە كۆمەڵگای ئێمەدا‬ ‫ناوەندێك بوونی نییە متمانە دروس��ت بكات‪ ،‬هەمووان لە‬ ‫هەوڵی دروستكردنی قەیرانەكەدان‪ .‬واقیعی حاڵیش دەڵێت‪،‬‬ ‫نابێت متمانەمان بە هیچ شتێك هەبێت‪ ،‬ناتوانین متمانەمان بە‬ ‫مزگەوتەكان هەبێت‪ ،‬چونكە تیرۆر و تۆقاندن بەرهەم دەهێنن‪،‬‬ ‫نابێت متمانەمان بە راگەیاندن و رێكخراوەكانی مەدەنی هەبێت‪،‬‬ ‫چونكە كۆمەڵگا بەالڕێدا دەبەن‪ .‬ناتوانین متمانەمان بە بازرگان‬ ‫و مۆڵەكانیان هەبێت‪ ،‬چونكە كااڵ و خۆراكی بەسەرچوومان‬ ‫پێدەفرۆشن‪ ،‬ناتوانین متمانەمان بە نەخۆشخانەكان هەبێت‪،‬‬ ‫چونكە دەرمانی هەڵە و ساختەمان پێدەدەن و دەمانكوژن‪،‬‬ ‫ناتوانین متمانە بە هیچ كام لە هێزە سیاسییەكان بكەین‪،‬‬ ‫چونكە درۆ دەك��ەن‪ ،‬بەناوی داكۆكی كردنەوە‪ ،‬س��ەروەت و‬ ‫سامانی واڵت بە تااڵن دەبەن‪.‬‬ ‫روونیشیدەكاتەوە كە ئەو هەموو بێ متمانەیییە‪ ،‬حاڵەتێكی‬ ‫ئاسایی و لەخۆوە نییە‪ ،‬بەڵكو بەشێكی پەیوەندیی بە گەشەی‬ ‫ناسروشتی كۆمەڵگەی كوردستانی و بەشێكی دیكەی پەیوەندی‬ ‫بە داڕووخانێكی ئەخالقییەوە هەیە كە زۆرێك لە تاكەكانی‬ ‫كۆمەڵگەی گرتۆتەوە»‪.‬‬ ‫توێژرەكە ئەوەشی گوت «قەیرانێكی متمانە دروستبووە‪،‬‬ ‫كە كۆی كایە كۆمەاڵیەتییەكانی گرتووەتەوە‪ ،‬پەیوەندی نێوان‬ ‫هاوسەران و تەنانەت ئەندامانی خێزانێك‪ .‬ئەو خێزانانەی نەك‬

‫هەر تازە دروست بوون‪ ،‬بگرە ئەو دایك و باوكانەی چەند‬ ‫منداڵیان هەیە‪ ،‬ئەمڕۆ رووب��ەڕووی بێ متمانەیی و كێشەی‬ ‫دیكەی كۆمەاڵیەتی بوونەتەوە»‪.‬‬ ‫شەیما رەئووف وەك دەروونناسێك‪ ،‬گومانكردنی خراپ بە‬ ‫نەخۆشییەكی كوشندە هەژمار دەكات و پێیوایە گومانی باش و‬ ‫گومانی خراپ هەیە و گومانی خراپ زیاتر بەرجەستە دەبێت لە‬ ‫نێو تاكەكانی كۆمەڵگەدا‪ ،‬ئەو گوتی «گومانی خراپ لە ناخی‬ ‫مرۆڤێك دروست دەبێت بەرامبەر كەسێك ئەوەش لە نێوان دوو‬ ‫خۆشەویست یان ژن و مێرد كە وادەكات متمانەیان بە یەك‬ ‫نەمێنێت و لە هەموو هەستان و دانیشتنێك پرسیار لە یەكتری‬ ‫بكەن‪ ،‬بۆ نموونە كاتێك یەكێكیان گرنگی زۆر بەخۆی بدات‬ ‫ئەویتر لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكات و كێشە دەخولقێنێ»‪.‬‬ ‫ئەو دەروونناسە پێیوایە ئەو سیفەتە زیاتر لەناو ئافرەتاندا‬ ‫باوە بەو پێیەی ئافرەت سۆزی زیاترەو دوو دڵیشەو حەز بە‬ ‫زانینی شتەكان دەكات‪ ،‬بەاڵم پیاوان زیاتر سەرقاڵی كارو‬ ‫رێكخستنی ژیانن‪ ،‬لەوانەیە ئەو سیفەتە الی پیاوانیش هەبێت‬ ‫بەس بەرێژەیەكی كەمتر لە ئافرەتان‪.‬‬ ‫سەبارەت بە هۆكارەكانشی‪ ،‬دەروونناسەكە رایگەیاند‬ ‫«نەمانی هەستی راستگۆیی بەرامبەر كەسی بەرامبەر یەكێكە‬ ‫لە فاكتەرەكانی گومانكردن و كاتێك ژن یان پیاو هەستی‬ ‫ئەوەیان كرد كەبەرامبەرەكەی لەقسەكانیدا راستگۆ نییە‪ ،‬یان‬ ‫پرسیارەكانی بە پێچوپەنا وەاڵمدەداتەوە‪ ،‬گومانی ئەوە لەدڵیدا‬ ‫دروست دەبێت كە ئەو كەسە گۆڕابێت‪ ،‬یاخود لەخۆشویستنی‬ ‫ئەودا كەموكورتی بكات و جێگەی گرنگی ئەو نەمابێت‪ ،‬جگە‬ ‫لەوەی هەندێك كەس هەر لەخۆیانەوە ئەو نەخۆشییەیان هەیەو‬ ‫گومان لەكەسانی دەوروبەریان دەكەن‪ ،‬نموونەی ئەو ئافرەتەی‬ ‫ك��ەوا هەستدەكات مێردەكەی ئ��ەوی خۆش ناوێت و شتی‬ ‫شاراوەی هەیە‪ ،‬كەچی لەراستیشدا وانییەو مێردەكەی زۆری‬ ‫خۆشدەوێت‪ ،‬پێویستە ئەو ژنە سەردانی پزیشكی دەروونی‬ ‫یان كەسێكی پسپۆر بكات‪ ،‬پیاوانیش بە هەمان شێوە ئەو‬ ‫نەخۆشییەیان هەیە‪ ،‬هەروەها كە یەكێك لەو هاوسەرانە‬ ‫نهێنییەك لەیەكتر دەشارنەوە یان یەكێكیان خیانەت لەوی تر‬ ‫دەكات‪ ،‬ئەو واهەست دەكات كە بەرامبەرەكەشی وایەو گومانی‬ ‫خراپی لێدەكات»‪.‬‬ ‫بەبڕوای دەروونناسەكە‪ ،‬سەرباری هەموو ئەوانەش ساردوسڕی‬ ‫نێوان هاوسەران هۆكارێكی دیاری ئەو نەخۆشییەیە‪ ،‬زۆریش‬ ‫گرنگە هاوسەران بەوپەڕی متمانەو ریزو خۆشەویستی و گیانی‬ ‫لێبووردەیی گفتوگۆ لەسەر خاڵە ناكۆكەكانی نێوانیان بكەن‪،‬‬ ‫تاوەكو گومانی خراپ لەدڵەكان دروست نەبێت و رێگە نەدەن‬ ‫گومان بەسەر دڵەكان زاڵ بێت‪ ،‬بەڵكو ئیرادەی مرۆڤ بەسەر‬ ‫گومانەكان زاڵ بێت‪.‬‬

‫راستكردنەوە‪ :‬لە ژمارەی رابردوودا‪ ،‬راپۆرتێك لەسەر ژیاننامەی كەسایەتی رەشید باجەالن باڵو كرایەوە كە بە هەڵە ناوی ئامادەكارەكەی سەربەست برزۆ نووسراوە‪ ،‬بەاڵم لە راستیدا عەلی‬ ‫مراد مایخان‪ ،‬ئامادەكاری راپۆرتەكەیە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪180‬‬

‫‪2013/6/11‬‬

‫‪11‬‬

‫هاتنی مالیكی بۆ هه‌رێم‬

‫سه‌لماندنی راستیی سیاسییه‌ته‌كانی بارزانی و چۆكدادانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكییه‌‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬

‫کۆبوونەوەی هەرێم و بەغدا‬

‫دوا ‌ی زیاتر له‌دوو سا ‌ڵ و نیو‪ ،‬رۆژی ‪ 2013/6/9‬نوری مالیكی سه‌رۆك‬ ‫وه‌زیرانی عێراق‪ ،‬له‌گه‌ڵ جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كان و هه‌ندێك ل ‌ه راوێژكاره‌كانی‪،‬‬ ‫سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و هه‌ریه‌ك ل ‌ه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‬ ‫هه‌رێمی كوردستان و كۆسرت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و‬ ‫نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیماد ئه‌حمه‌د‬ ‫جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌سه‌الن بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‬ ‫و د‪ .‬به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشمتمانی كوردستان‬ ‫و قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی حكومه‌تی هه‌رێمی‬ ‫كوردستان و فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و فه‌الح‬ ‫مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ندین‬ ‫به‌رپرسی بااڵی حكومی و حزبی ل ‌ه پێشوازیی نوری مالیكی و وه‌زیره‌كانی‬ ‫حكومه‌تی فیدڕاڵدا بوون‪.‬‬ ‫ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو ده‌بێ‪ ،‬نوری مالیكی و سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ یه‌ك‬ ‫كۆنه‌بوونه‌وه‌و مالیكی سه‌ردانی هه‌رێمی نه‌كردووه‌‪ .‬له‌وماوه‌یه‌دا كێش ‌ه و گرژی‬ ‫و دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشت ‌ه لوتك ‌ه و رووبه‌رووی‬ ‫بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی‪ ،‬دواجار مالیكی و كابینه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی‬ ‫هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆبووه‌و چاوه‌ڕێ‬ ‫ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و دۆخی سروشتی بچنه‌وه‌و‬ ‫هه‌نگاو بنرێ بۆ چاره‌سه‌ری كێش ‌ه هه‌ڵواسراوه‌كان‪.‬‬ ‫له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا‪‌ ،‬سه‌ره‌تا نوری مالیكی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‬ ‫حكومه‌ته‌كه‌‌ی ل ‌ه شاری هه‌ولێر گرێدا‪ ،‬ك ‌ه هه‌ر یه‌ك ل ‌ه نێچیرڤان بارزانی‬ ‫سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و عیماد ئه‌حمه‌دی جێگره‌كه‌ی تێیدا به‌شدار‬ ‫بوون‪ .‬به‌اڵم به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌‪ ،‬پرسی كێشه‌كانی نێوان‬ ‫هه‌رێم و به‌غدا بابه‌تی كۆبوونه‌وك ‌ه نه‌بووه‌و باسی لێوه‌نه‌كراوه‌‪ .‬هه‌روه‌ك د‪.‬‬ ‫خه‌یرواڵ حه‌سه‌ن‪ ،‬وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاند ك ‌ه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‬ ‫عیراق ل ‌ه هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداوه‌‪ ،‬ك ‌ه تیایدا تاووتوێی‬ ‫كێشه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‪ ،‬بازرگانی‪ ،‬ده‌ره‌وه‌‪ ،‬دارایی و مافی مرۆڤ كرا‬ ‫و كاره‌كانی تایبه‌ت به‌و وه‌زاره‌تان ‌ه بڕیاریان لێدراوه‌‪ ،‬ئاشكراشی كردوو‌ه كه‌‬ ‫له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ بابه‌تێكی تایبه‌ت ب ‌ه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای‬ ‫تاووتوێ نه‌كراوه‌‪ ،‬ته‌نها تایبه‌ت بوو‌ه ب ‌ه ئیشو كاره‌كانی عیراقه‌وه‌‪.‬‬ ‫دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ل ‌ه هه‌ولێر‪،‬‬ ‫لیژنه‌ی بااڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كۆبوونه‌وه‌‪ ،‬ك ‌ه بریتی بوون‬ ‫ل ‌ه نێچیرڤان بارزان ‌ی سه‌رۆك ‌ی حكومه‌ت ‌ی هه‌رێم و عیماد ئه‌حمه‌د ‌ی جێگری‌‬ ‫و فوئاد حوسێن سه‌رۆك ‌ی دیوان ‌ی سه‌رۆكایه‌ت ‌ی هه‌رێم ‌ی كوردستان و نوری‌‬ ‫مالیك ‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ‌ی عێراق و فالح فه‌ییازو تارق نه‌جم وه‌كو نوێنه‌رانی‌‬ ‫به‌غدا به‌شدار ‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون‪.‬‬ ‫عیماد ئەحمەد‪ ،‬جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان‪ ،‬لەبارەی‬ ‫لێدوانی ساڵح موتڵەگ‪ ،‬جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق کە پێشتر گوتبووی‬ ‫پێشمەرگە دەبێ کەرکوک جێ بهێڵێت‪ ،‬گوتی»پێشمەرگە لەسەر داوای‬ ‫خەڵک و بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی ئەو شارە لەوێیە و ساڵح‬ ‫موتلەگ بۆی نییە لێدوانی وا بدات»‪ .‬ره‌تیشیده‌كاته‌و‌ه ك ‌ه نوری مالیکی‬ ‫لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی لە کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم كردبێ‪.‬‬ ‫له‌باره‌ی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ كورد نییە‪ ،‬ك ‌ه گوای ‌ه مالیكی‬ ‫پێشتر دژی بووه‌‪ ،‬عیماد ئەحمەد «ئەوەی باوەڕی بەو مافە نەبێ لە مێژوو‬ ‫و سیاسەت تێنەگەیشتووە‪ ،‬مالیکی ئەمڕۆ دانی بە هەموو مافەکانی کورد‬ ‫داناوە»‪.‬‬ ‫دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی بااڵی هاوبه‌ش‪ ،‬دوانیوه‌رۆی‬ ‫هه‌مان رۆژ ل ‌ه هه‌ولێر‪ ،‬مسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و‬ ‫نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌‪.‬‬ ‫دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بارزانی و نوری مالیكی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی‬ ‫هاوبه‌شه‌یان ساز كرد ‪.‬‬ ‫سه‌ره‌تا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی ب ‌ه گرنگ وه‌سف‬ ‫كرد و رایگه‌یاند «ئه‌م سه‌ردان ‌ه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ البردنی كۆسپ‬ ‫ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‬ ‫هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا» ‪.‬‬ ‫سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌و‌ه ك ‌ه ده‌ستوور تاك ‌ه رێگا و مه‌رجه‌عی‬ ‫هه‌مووان ‌ه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان و ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌و‌ه كه‌‬ ‫له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی عێراق بۆ یه‌كالییكردنه‌و‌ه و چاره‌سه‌ركردنی‬ ‫كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئالیه‌تێك رێككه‌وتوون و بۆ ئه‌م‬ ‫مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی بااڵ و فه‌رعی ل ‌ه نێوان هه‌ر دووال بۆ به‌داواداچوونی‬ ‫كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌كردنیان پێك ده‌هێنرێت ‪.‬سه‌رۆكی هه‌رێم‬ ‫ئاشكراشی كرد ك ‌ه نه‌خش ‌ه رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‬ ‫ل ‌ه ئارادایه‌‪ .‬ئاماژه‌شی به‌و‌ه كرد كه ‌رێككه‌‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌كتیڤ كردنی‬ ‫لیژنه‌كانی پێشوو بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ری كێش ‌ه هه‌ڵواسراوه‌كان و‬ ‫جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی پێشوو‪.‬‬ ‫هه‌ر ل ‌ه كۆنگر‌ه رۆژنامه‌وانیی ‌ه هاوبه‌شه‌كه‌دا‪ ،‬نووری مالیكی سه‌رۆكی‬ ‫ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق‪ ،‬ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌‌ی بۆ هه‌ولێر ئاشكرا كرد‬ ‫و روونی كرده‌و‌ه ك ‌ه ب ‌ه ئامانجی چاره‌سه‌ركردن و یه‌كالیی كردنه‌وه‌ی گشت‬ ‫دۆسیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام داوه‪.‬‬ ‫ن��وری مالیكی ل��ه‌ب��اره‌ی كێشه‌كانه‌و‌ه ئ��ه‌وه‌ش��ی گ��وت «ب��ۆ ئه‌وی‬ ‫عێراقێكی سه‌قامگیر و دیموكرات و فیدراڵی هه‌بێت پێویست ‌ه گشت كێشه‌‬ ‫هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ل ‌ه نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن» له‌بار‌هی‌‬ ‫بڕیار ‌ی به‌پارێزگاكردن ‌ی هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه‌‪ ،‬نوری مالك ‌ی ئاماده‌یی حكومه‌ته‌ك ‌هی‌‬ ‫ده‌ربڕ ‌ی بۆ ئه‌و بڕیار‌ه و‪ ،‬پشتیوانی لێكرد‪.‬‬ ‫سه‌ردانه‌كه‌ی نوری مالیكی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم‪،‬‬ ‫ده‌نگدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه‌و میدیاكان به‌بایه‌خه‌وه‌‬ ‫باسیسان لێوه‌كرد‪ ،‬به‌تایبه‌تی ویالیه‌ت ‌ه یه‌كگرتووه‌كان ‌ی ئه‌مریكا پێشواز ‌ی له‌‬ ‫كۆبوونه‌و‌ه ‌ی ئه‌نجومه‌ن ‌ی وه‌زیران ‌ی ل ‌ه شار ‌ی هه‌ولێر ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت‬ ‫ك ‌ه ئه‌و كۆبوونه‌وان ‌ه ئاماژه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و‌ه ‌ی سه‌ركرده‌كان ‌ی عیراق پابه‌ندن به‌‬ ‫به‌هێزكردن ‌ی واڵته‌كه‌یان به‌پێ ‌ی ده‌ستوور ‌ی عیراق‪.‬‬ ‫باڵیۆزخان ‌ه ‌ی ویالیه‌ت ‌ه یه‌كگرتووه‌كان ‌ی ئه‌مریكا ل ‌ه به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی‌‬ ‫سه‌باره‌ت ب ‌ه سه‌ردانه‌ك ‌ه ‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ‌ی عیراق بۆ هه‌رێم ‌ی كوردستان‬ ‫باڵوكرده‌وه‌‪ .‬ل ‌ه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوو‌ه «ئێم ‌ه پێشواز ‌ی ل ‌ه به‌ستنی‌‬ ‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫كۆبوونه‌و‌ه ‌ی ئه‌نجومه‌ن ‌ی وه‌زیران ‌ی عیراق و كۆبوونه‌وه‌كان ‌ی تر ‌ی به‌رپرسانی‌‬ ‫حكومه‌ت ‌ی عیراق ل ‌ه هه‌ولێر ده‌كه‌ین ب ‌ه كۆبوونه‌وه‌ك ‌ه ‌ی نور ‌ی مالیكی‬ ‫سه‌رۆك وه‌زیران ‌ی عیراق و نێچییرڤان بارزان ‌ی سه‌رۆك ‌ی حكومه‌ت ‌ی هه‌رێمی‌‬ ‫كوردستانیشه‌وه‌«‪.‬‬ ‫باڵیۆزخان ‌ه ‌ی ویالیه‌ت ‌ه یه‌كگرتووه‌كان ‌ی ئه‌مریكا ل ‌ه به‌غدا پێیوایه‌‬ ‫ئه‌و كۆبوونه‌وان ‌ه ئاماژه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و‌ه ‌ی سه‌ركرده‌كان ‌ی عیراق پابه‌ندن‬ ‫ب ‌ه به‌هێزكردن ‌ی واڵته‌كه‌یان به‌پێ ‌ی ده‌ستوور ‌ی عیراق و په‌راوێزخستنی‌‬ ‫تیرۆریستان و گروپ ‌ه تاوانكاره‌كان ك ‌ه كار بۆ چاندن ‌ی فیتن ‌ه ‌ی تایه‌ف ‌ی ده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ك ‌ه سه‌ركرد‌ه عیراقییه‌كان به‌ڵێنیان داو‌ه چاره‌سه‌ری‌‬ ‫پرۆژه‌یاسا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بكه‌ن‪.‬‬ ‫نووسه‌ران و رۆشنبیران و سیاسه‌تمدارانی ك��ورد‪ ،‬خوێندنه‌وه‌و رای‬ ‫جیاوزیان هه‌ی ‌ه له‌سه‌ر هاتنه‌كه‌ی مالیكی‪ ،‬هه‌ندێك ب ‌ه ئیجابی و هه‌ندێك به‌‬ ‫رۆتین و سلبی وه‌سفی ده‌كه‌ن‪ .‬ئازاد حه‌سیب قه‌ره‌داخ ‌ی چاودێر ‌ی سیاسی‌‬ ‫له‌وباره‌و‌ه رایگه‌یاندوو‌ه «ده‌كرێت ناوبنرێت ب ‌ه شكاندن ‌ی به‌سته‌ڵه‌ك ‌ی سیاسی‌‬ ‫له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت‪ ،‬به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاست ‌ی بااڵدا‪ ،‬لێر‌ه به‌دواو‌ه كاری‌‬ ‫ئێجگار گه‌ور‌ه ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردووال هه‌م بۆ ڕه‌وینه‌و‌ه ‌ی گرژییه‌كانی‌‬ ‫ماو‌ه ‌ی ڕابردوو و هه‌روه‌ها بۆ كاراكردن ‌ی ئه‌و لیژنان ‌ه ‌ی ك ‌ه له‌نێوان هه‌ولێر و‬ ‫به‌غدا پێكهێنراون‪ ،‬هاوكات هه‌ڵدانه‌و‌ه ‌ی ئه‌و فایالن ‌ه ‌ی ك ‌ه ب ‌ه هه‌ڵپه‌سێردراوی‌‬ ‫ماونه‌ته‌وه‌«‪.‬‬ ‫‌وه‪ ،‬مامۆستایه‌ك ‌ی زانك ‌ۆ ده‌ڵێت «ئه‌م‬ ‫به‌اڵم به‌پێچه‌وان ‌ه ‌ی قه‌ره‌داخییه ‌‌‬ ‫سه‌ردان ‌ه كار ‌ی گه‌ور‌ه ‌ی لێ ناكه‌وێته‌و‌ه و كێشه‌كان ‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تیش‬ ‫وه‌ك خۆ ‌ی ده‌مێنێته‌وه‌«‪ .‬د‪ .‬ڕێبوار كه‌ریم مامۆستا ‌ی زانست ‌ه سیاسییه‌كان‬ ‫ل ‌ه زانكۆ ‌ی سلێمان ‌ی باس له‌وه‌ده‌كات‪ ،‬گرنگ ‌ه په‌ره‌پێدان ‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌‬ ‫نێوان هه‌رێم ‌ی كوردستان و به‌غدا به‌تایبه‌ت ‌ی بۆ ڕه‌واندنه‌و‌ه ‌ی ئه‌و ناكۆكییه‌‬ ‫گه‌وران ‌ه ‌ی ك ‌ه له‌ماو‌ه ‌ی ڕابردوودا هه‌بووه‌‪ ،‬به‌اڵم وه‌كخۆی گوتی «مالیكی‌‬ ‫ئاماده‌ییه‌ك ‌ی ئه‌وتۆی نیی ‌ه بۆ چاره‌سه‌ر كردن ‌ی كێشه‌كان ‌ی نێوانیان»‪.‬‬ ‫گوتیشی «ره‌نگ ‌ه ل ‌ه راگه‌یاندنه‌كاندا مالیكی باس له‌و‌ه بكات ك ‌ه بیه‌وێت‬ ‫كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات‪ ،‬به‌اڵم له‌ڕاستیدا ئاسۆیه‌ك ‌ی ڕوون ‌ی چاره‌سه‌ركردنی‌‬ ‫ئه‌و كێشان ‌ه نابینرێت‪ ،‬پێشموای ‌ه هاتن ‌ی مالیك ‌ی زیاتر سه‌ردانێك ‌ی ڕه‌مزییه»‪‌.‬‬ ‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫دیمانە‪ :‬ئەحمەد تاریق‬

‫پ‪ :‬بۆچی وازت لە بەرنامەی خۆشترین دەنگ لە كەناڵی ئێن‬ ‫ئارتی هێنا؟‬ ‫و‪ :‬وازهێنانەكەم بڕیارێكی دروس��ت ب��وو‪ ،‬چونكە وەك‬ ‫پێشكەشكارێكی ئەو كەناڵە لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا‬ ‫زۆرترین سوكایەتیم پێكرا‪ ،‬ئەو كەناڵە بە وشەیەك باسی نەكردو‬ ‫بەرگری لە كەسایەتیم و ناوبانگم نەكرد‪.‬‬ ‫لەماوەی راب��ردوودا چەند كەسێكی نەفس نزم و نەخۆش‬ ‫كۆمپیوتەرەكەیان هاككردم و گرتەیەكی ئاسایی منیان باڵو‬ ‫كردەوە‪ ،‬بەو دەنگۆیەی كە گرتەیەكی سێكسییە‪ ،‬بەاڵم ئەوە‬ ‫دوورە لەراستی‪ ،‬هەركەسێكیش گرتە ڤیدیۆكەی بینیبێت دەزانێت‬ ‫كە هیچ شتێكی لەو جۆرەی تێدا بەدیناكرێت‪.‬‬ ‫هەروەها چەند ماڵپەرێكی رۆژنامەوانی ئەو گرتەیەیان باڵو‬ ‫كردەوەو وایاننوسیبوو كە پێشكەشكاری بەرنامەی خۆشترین‬ ‫دەنگ‪ ،‬گرتەیەكی سێكسی باڵو دەبێتەوە‪ .‬سەرەرای ئەو هەموو‬ ‫پڕوپاگەندا‪ ،‬بەاڵم كەناڵی ئێن ئارتی بەهیچ شێوەیەك و تەنانەت‬ ‫بە وشەیەك باسیان لەو كێشەیە نەكردو تەنانەت روونكردنەوەو‬ ‫لێدوانی منیان باڵو نەكردەوەو بەرگریان لە ناو بانگ و كەسایەتی‬ ‫پێشكەشكارێكی خۆیان و كەناڵەكەیان نەكرد‪ ،‬ئ��ەوان بێ‬ ‫هەڵوێست بوون‪ ،‬ئەوەش بڕیاری وازهێنانی منی بەدوای خۆیدا‬ ‫هێنا‪ ،‬لەبەرامبەر ئەو بێ هەڵوێستیەدا‪ .‬ناتوانم لەكەناڵێك كار‬ ‫بكەم كاتێك سوكایەتی بەكارمەندەكانی دەكرێت ئامادە نەبێت‬ ‫تەنانەت یەك وشەش بڵێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئەگەر هەندێك زانیاری زیاترمان لەسەر گرتە ڤیدیۆیەكە‬ ‫بدەیتێ؟‬ ‫و‪ :‬كەسێكی هاككەر بەناوی (حەمە هاككەر) دیارە كەسێكی‬ ‫شارەزایە لە بواری هاك و كاری تەنیا هاككردنی كەسایەتییەكانە‬ ‫و مەیلێكی ئیسالمیانەی توندڕەوانەی هەیەو رەنگە لەتەمەنێكی‬ ‫كامڵدا نەبێت و بە فیتی ئەم و ئەو هەوڵی هاككردنی ئەو‬ ‫كەسانە دەدات‪ ،‬كە بەحسابی خۆیان سووكایەتیان بە ئایین‬ ‫كردووە‪ ،‬ئەو كەسە لەرێگەی لینكی لكێندراو بە وێنەوە هەوڵی‬ ‫هاككردنی دابووم و من هیچ لینكێكم نەكردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم هەست‬ ‫ئەكەم كاتێك وێنەیەكم الیككردووە یان كردۆتەوە ئەو توانیویەتی‬ ‫زەفەرم پێ بەرێت و هاكی كۆمپیوتەرەكەم بكات و كامێراكەم‬ ‫بكاتەوە‪ ،‬لەو كاتەشدا من بە بەرگی رەسمییەوە سەرقاڵی‬ ‫سەیركردنی ئاوێنەم و وێنەی منی تۆمار كردووە و لەگەڵ چاتی‬ ‫كەسێك لە سكایپ مۆنتاژی كردووە‪ ،‬هەموو كەسێك دەزانێت‬ ‫ئەوەی من لە رێگەی كامێرای الپتۆپەكەمەوەیە و كەسەكەی‬ ‫دیكەش لەرێگەی سكایپەوەیە و لەسەری نووسیوە ئەمە‬ ‫گرتەی سێكسی پێشكەشكارەكەی ئێن ئارتییە كە سووكایەتی‬ ‫ب���ك���ەم‪.‬‬ ‫ب��ە ئیسالم دەك����ردو ت��وان��ی��م هاكی‬ ‫ڤیدیۆیەكە دوور و نزیك سێكسی‬ ‫نییەو هەركەسێك دەتوانێت‬ ‫سەیری بكات و راستیەكە‬ ‫ببینێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوت����رێ ه��ودا‬ ‫ه��ەڕەش��ەی ل��ێ ك��راوە‪،‬‬ ‫ئەمەتاچەند راستە؟‬ ‫و‪ :‬ه��ەڕەش��ە ل��ەوە‬ ‫زیاتر!!! ئەمڕۆ بەناوی‬ ‫بەرگریكردن لە ئایین‬ ‫ه��اك��ی��ان ك����ردم و‬

‫بوختان و پڕوپاگەندەیان لە دژی من باڵو كردەوە‪ ،‬ئەگەر كارێكی‬ ‫دیكەشیان لەدەست بێت بێگومان ئەو جۆرە كەسانە سڵ لە هیچ‬ ‫شتێك ناكەنەوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬با واز لەو تەوەرە بێنین و بێینە سەر بابەتە شەخسییەكان‪،‬‬ ‫دەمانەوێ بزانین بۆچی تاوەكو ئێستا هودا شووی نەكردووە؟‬ ‫و‪ :‬پرۆسەی هاوسەر گیری پرسێكی جەوهەری و گرنگەو‬ ‫شتێكی سەر زارەكیانە نییە‪ ،‬پێویستی بە كامڵبوون و ئامادەگی‬ ‫جەستەیی و هزری و دەروونی و هۆشەكییەوە هەیە‪ .‬نامەوێت‬ ‫تەنیا لەبەر خاتری ئەوەی خەڵك نەڵێن ماوەتەوە هاوسەرگیری‬ ‫بكەم‪ .‬هاوسەرگیری پرۆسەیەكی گرنگە و پەیوەندی بە كۆی‬ ‫پرسەكانی دیكەی ژیان و خودی كەسەكانەوە هەیە‪ .‬گرینگترین‬ ‫خاڵیش ئەوەیە من كااڵ نیم هەر كەس منی بەدڵ بوو ئیدی من بۆ‬ ‫ئەو بم‪ ،‬ئەو مەسەلەیە دووالیەنەیە‪ ،‬دەبێت وەك چۆن ئەو منی‬ ‫بەدڵە منیش ئەوم بەدڵ بێت‪ .‬دەبێت منیش وەك كچێك مافی‬ ‫هەڵبژاردنم هەبێت‪ .‬من نێچیری حەزی كەس نیم‪ ،‬هەتا كەسێك‬ ‫بەدڵ خۆشم نەوێت و بەالمەوە پەسەند نەبێت هاوسەرگیری‬ ‫لەگەڵ ناكەم‪.‬‬ ‫دەبێت ژنانی كورد ئەو بڕیارەیان بۆ بگەڕێتەوە‪ ،‬هەموو ئەو‬ ‫ژنانەی كە بەبڕیاری یەكالیەنەی پیاوان خراونەتە ناو پرۆسەی‬ ‫هاوسەرگیرییەوە ستەمیان لێكراوەو ئیرادەیان لێ زەوت كراوە‪.‬‬ ‫دەبێت ژن ببێتەوە بە خاوەنی ئەو ئیرادەیەی كە خۆی بڕیار‬ ‫لەبارەی ژیانییەوە بدات‪ .‬ئەو نەریتەی كە پیاوان ژن هەڵدەبژێرن‪،‬‬ ‫نەریتێكی نەفرەتلێكراوی كۆمەاڵیەتی و عەقڵییەتی پیاوساالری‬ ‫كۆمەڵگایەو دەبێت ژنان نەفرەتی لێبكەن و دژی بوەستنەوە و‬ ‫بڕیاری هەڵبژاردنی چارەنووس بگەرێتەوە دەست خۆیان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬بابزانین هودا هیچ هاوڕێیەكی هەیە متمانەی پێ بكات و‬ ‫نهێنیەكانی الباس بكات؟‬ ‫و‪ :‬من كەسێك نیم شتی نهێنیم هەبێت و پێویستم بە رازگرێك‬ ‫بێت بۆ ئەوەی نهێنی ال بپارێزم‪ .‬لەژیانمدا سادەو بێ نهێنیم و‬ ‫پێویستیشم بە هیچ كەسێك نییە نهێنیم بپارێزێت‪ ،‬چونكە نهێنیم‬ ‫نییە‪ .‬ئەو پەندەشم زۆر پێ راستە كە دەڵێت‪ :‬ئەوەی تۆ متمانەی‬ ‫پێدەكەیت و شتی خۆتی ال باس ئەكەیت‪ ،‬ئەویش كەسێكی‬ ‫هەیە و شتی ال باس دەكات‪ .‬وابزانم ئیمامی شافیعی وتەیەكی‬ ‫لەو بابەتەی هەیە كە دەڵێت‪ :‬سینگی خۆت هێندە بچوك بێت‬ ‫نەتوانیت قسەی خۆتی تیا هەڵبگرێت‪ ،‬سینگی خەڵك چۆن‬ ‫قسەت بۆ هەڵدەگرێت‪.‬‬

‫كەناڵی ئێن ئارتی بە وشەیەك‬ ‫باسی كێشەكەی نەكردم و بەرگری لە‬ ‫كەسایەتیم و ناوبانگم نەكرد‪ ،‬بۆیە‬ ‫وازم هێنا‬

‫ستیڤان شەمزینی‬

‫هودا خەلیل‪ ،‬راگەیاندنكار‪:‬‬ ‫من نێچیری حەزی كەس نیم هەتا كەسێك بەدڵ خۆشم نەوێت و‬ ‫بەالمەوە پەسەند نەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ ناكەم‬

‫ئیسالمی سیاسیی وەك‬ ‫دوژمنی دیموكراسی‬

‫نووسەری ن��اوداری ع��ەرەب «د‪.‬عەلی ح��ەرب» ه��ەردوو زاراوەی‬ ‫موسڵمان و ئیسالمیی لەیەكتر جیا دەكاتەوەو پێیوایە‪« ،‬ئیسالمیی‬ ‫موسڵمانێكی فێندەمینتالیستە كەژیان لەسەر بنچینەی ئاینێك‬ ‫رێكدەخات»‪ .‬ح��ەرب لەو بڕوایەدایە «ئیسالمییەكان‪ :‬نیشتمان‪،‬‬ ‫كۆمار‪ ،‬دیموكراسیی‪ ،‬یاساكان‪ ،‬بەرژەوەندیی گشتیی‪ ،‬ژیانی هاوبەش‬ ‫رەتدەكەنەوە‪ .‬تەنانەت هەندێكیان دەوڵەت وەك چەمك رەتدەكەنەوەو‬ ‫لەبری ئەوە زاراوەی خیالفەت بەكار دەهێنن»‪ .‬عەلی حەرب‪ ،‬نموونەی‬ ‫سەركردەیەكی ئیخوانی میسریی بەبیر دەهێنیتەوە كە لەبەرامبەر‬ ‫پرسیاری ئەوەی لەخیالفەتدا هەیە نامیسرییەك حوكمی میسر بكات؟‬ ‫وتی‪ :‬میسرم بەالوە گرنگ نییە‪ ،‬چونكە خیالفەت لەهەموو شتێك‬ ‫لەپێشترە‪.‬‬ ‫ئەزموونی ئیسالمی سیاسیی بەدرێژایی مێژوو‪ ،‬ئەو راستییەی‬ ‫نیشانداوین‪ ،‬ئەم رەوتە بەهەموو پەل و باڵەكانییەوە‪ ،‬بەتوندڕەو و‬ ‫میانڕەوییەوە‪ ،‬هێزێكی ئەنتی دیموكراسییەو هەوڵی بێوچان دەدات‪،‬‬ ‫لەپێناوی گەڕانەوەی رەوڕەوەی مێژوو بۆ چەندین سەدە بەر لەنهۆ‪ ،‬بۆ‬ ‫كارێكی لەم چەشنە نەك دەبێت دیموكراسی رەتبكاتەوە‪ ،‬بەڵكو دەبێت‬ ‫بەهەموو شێوەیەك دوژمنایەتیشی بكات‪ .‬لەرووی فكریشەوە ئیسالمی‬ ‫سیاسیی وەك هێزێكی كۆسمۆپۆلۆتیست‪ ،‬بڕوای بەخیالفەتی ئیسالمیی‬ ‫هەیە‪ ،‬كە ئەم جۆرە دەوڵەتە تیۆكراتییە بەپێی پێناسەكانی سەردەم‪،‬‬ ‫جگە لەدەوڵەتێكی سەركوتكارو تۆتالیتاریی شتێكی زیاتر نییە‪.‬‬ ‫ئیسالمییەكان‪ ،‬ئەگەرچی سوود لەفەزای كراوەی كۆمەڵگەكان‪ ،‬یان‬ ‫دیموكراسیی وەردەگرن‪ ،‬بۆ بەهێزكردن و پتەوكردنی پێگەی سیاسیی‬ ‫و جەماوەرییان‪ ،‬بەاڵم لەكۆتاییدا ئامانجیان لەناوبردنی هەموو فەزایەكی‬ ‫دیموكراسییە‪ ،‬بەتایبەت وەختێك دەگەنە دەسەاڵت «وەك ئەوەی‬ ‫ئەمڕۆ لە میسری ئیخوانیدا بەرجەستە بووە»‪ ،‬پاشەكشە بەهەموو‬ ‫ئەو دیاردەو بنەمایانە دەكەن‪ ،‬كە سەرئەنجام وەك ئەسپێك كۆمەڵگە‬ ‫بەرەو دیموكراسی رادەكێشن‪ .‬بۆیە هێزە ئیسالمییەكان وەك دوژمنێكی‬ ‫باوەكوژی دیموكراسیی دەبینرێن و ئەزموونی ئەوان لەهەموو شوێنێك‪،‬‬ ‫ئەزموونی شەڕكردنە لەگەڵ فینۆمینەكانی دیموكراسیی‪.‬‬ ‫ئیسالمی سیاسیی هێزێكە‪ ،‬بەرگەی فرە حزبیی‪ ،‬پلۆرالیزم‪ ،‬ئازادیی‬ ‫رادەربڕین و بۆچوونی جیاواز‪ ،‬خۆ تەرحكردنی ئەویتر‪ ،‬ناگرێت‪ .‬ئیسالمی‬ ‫سیاسیی بڕوای بە دەستاودەستی دەسەاڵت‪ ،‬ئازادییە سەرەتاییەكان‬ ‫و مافە مەدەنییەكانی هاوواڵتیان نییە‪ ،‬تەنانەت بڕوای بە ئیتنیك و‬ ‫گروپە كۆمەاڵیەتییە جۆراوجۆرەكان نییە‪ ،‬بەڵكو دەیەوێ هەموویان‬ ‫لەچوارچێوەی تێفكرینی خۆیدا لەقاڵبدا‪ ،‬بەپێچەوانەشەوە دەبنە‬ ‫قوربانی ستەمكارییەكی رووپۆشكراو بە ئاین‪ .‬ستەمكارییەك كە ئەوروپا‬ ‫لەسەدەكانی ناوەڕاست گیرۆدەی ببوو‪ ،‬ئەوەش قوربانییەكی ئەوەندە‬ ‫بێشووماری لێكەوتەوە‪ ،‬هەرگیز مێژوو نەتوانێت لەیادی بكات‪.‬‬ ‫«عەبدولڕەحمان راشد» گۆشەنووسی رۆژنامەی «شەرقولئەوست»‬ ‫وردتر دیدی ئیسالمی سیاسیی لەهەمبەر دیموكراسی روون دەكاتەوەو‬ ‫دەنووسێت‪ :‬لەهەندێك ئەزمووندا ئیسالمییەكان دیموكراسییان قۆستەوە‬ ‫بۆ ئەوەی رۆژەڤەكانی خۆیان بسەپێنن‪ ،‬هەروەك ئەوەی لەكوەیت روویدا‪،‬‬ ‫كاتێك ئیخوانییەكان و سەلەفییەكان و شیعەكان كتێبیان قەدەغە كرد‪،‬‬ ‫ئاهەنگ و چاالكی هزرییان یاساغ كرد‪ ،‬ئەمەش بۆ خۆی تۆقاندنێكی‬ ‫فكرییە‪ .‬من دژی بەشداریكردنی حزبە ئیسالمییەكان نیم لەكاری‬ ‫سیاسیدا‪ ،‬ئەگەر ئامادەبن رێزی دیموكراسی بگرن‪ ،‬بەاڵم هەروەك روونم‬ ‫كردەوە‪ ،‬ئەمە بۆ تەنیا جارێكیش رووینەداوە‪ .‬پێویستە لەسەرمان دەرك‬ ‫بەوە بكەین سروشتی حزبە ئایدۆلۆجییەكان و گروپەكانی ئیسالمی‬ ‫سیاسیی لەهەردوو الیەنی تاكتیكی و فیكردا بەجۆرێكە‪ ،‬حزبەكانی دیكە‬ ‫رەتدەكەنەوە‪ ،‬هەرچەندەش باسی لێبوردەیی و هەرسكردنی دیموكراسی‬ ‫بكەن‪.‬‬ ‫بە كورتی و كوردیی‪ ،‬ئەزموونی ئیسالمی سیاسیی لەئەفغانستانی‬ ‫تاڵیبانەوە تا میسری ئیخوان‪ ،‬ئەزموونێكە تەرجومەی ئەوە دەكات‪،‬‬ ‫ئیسالمی سیاسیی هێزێكە دژ بە هەموو سترۆكتۆرە دیموكراسییەكانە‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.