Pirs 187 web

Page 1

‫دەنگدانت بە لیستی ‪110‬‬ ‫زامنی ماف و ئایندەی ژیانتە‬

‫‪110‬‬

‫‪‬‬ ‫‪187‬‬

‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌مم ‌ه ‪2013/9/17‬‬

‫بەرپرسی دەست لە كاركێشاوەی‬ ‫بازنەی قەزای دهۆكی بزووتنەوەی گۆڕان‪:‬‬

‫سیاسەتی گۆڕان تەنها دژایەتیكردنی پارتی‬ ‫و ماڵی بارزانییە‬

‫بەرپرسی دەست لەكاركێشاوەی بازنەی قەزای دهۆكی بزوتنەوەی گۆڕان لەو دیدارە تایبەتەی لەگەڵ «پرس»چەندین‬ ‫نهێنی گرنگ لەبارەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت كە سیاسەتی كاركردنی گۆڕان تەنها‬ ‫دژایەتیكردنی پارتییە‪ .‬هەروەها شەهباز مەجید دەشڵێت «بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم كە گۆڕان بەردەوام لەالیەن‬ ‫ئێرانەوە ئاڕاستە دەكرێت و پەیوەندی بازرگانیشان هەیە و ئامانجیان لە ناوبردنی دەستكەوتەكانی كوردستانە»‪.‬‬ ‫ناوبراو ڕاشیدەگەیەنێت كە بارودۆخی گۆڕان لە دهۆك لەو پەڕی خراپیدایە و پێشبینی دەكات لە ئایندەیەكی نزیكدا‬ ‫هەڵبوەشێتەوە‪ .‬هاوكات داواش لە دەنگدەرانی كوردستان دەكات دەنگ بە گۆڕان نەدەن و دەنگ بە پارتی بدەن‪،‬‬ ‫ناوبراو لە ئێستادا بە ‪ 45‬هەڵسوڕاوەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە‪.‬‬

‫ل‪2‬‬

‫رۆژنامەنووس و سكرتێری یەكێتی الوان‪،‬‬

‫ئومێد خۆشناو ژمارە ‪ 22‬لەسەر لیستی ‪110‬ی پارتی‬

‫ل‪7‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪187‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫بەڵگەم الیە كە گۆڕان لەالیەن ئێرانەوە‬ ‫ئاڕاستە دەكرێت‬ ‫بەرپرسی دەست لەكاركێشاوەی بازنەی قەزای دهۆكی بزوتنەوەی‬ ‫گۆڕان لەو دیدارە تایبەتەی لەگەڵ «پرس»چەندین نهێنی گرنگ لەبارەی‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت كە سیاسەتی‬ ‫كاركردنی گۆڕان تەنها دژایەتیكردنی پارتییە‪ .‬هەروەها شەهباز مەجید‬ ‫دەشڵێت «بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم كە گۆڕان بەردەوام لەالیەن ئێرانەوە‬ ‫ئاڕاستە دەكرێت و پەیوەندی بازرگانیشان هەیە و ئامانجیان لە ناوبردنی‬ ‫دەستكەوتەكانی كوردستانە»‪ .‬ناوبراو ڕاشیدەگەیەنێت كە بارودۆخی‬ ‫گۆڕان لە دهۆك لەو پەڕی خراپیدایە و پێشبینی دەكات لە ئایندەیەكی‬ ‫نزیكدا هەڵبوەشێتەوە‪ .‬هاوكات داواش لە دەنگدەرانی كوردستان دەكات‬ ‫دەنگ بە گۆڕان نەدەن و دەنگ بە پارتی بدەن‪ ،‬ناوبراو لە ئێستادا بە‬ ‫‪ 45‬هەڵسوڕاوەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬توانا شێخانی‬

‫بەرپرسی دەست لە كاركێشاوەی بازنەی قەزای دهۆكی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پرس‪:‬‬

‫سیاسەتی گۆڕان تەنها دژایەتیكردنی پارتی و ماڵی بارزانیە‬ ‫پرس‪ :‬هۆكاری دەست لە كاركێشانەوەی بەرێزتان چی بوو؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬لە س��ەرەت��ای دروستبوونیەوە گ��ۆڕان‬ ‫بانگەشەی بۆ كۆمەڵێك بابەتی هەستیار دەكرد و پێمانوابوو‬ ‫ئەوانە هەمووی جێبەجێدەكات‪ ،‬نەوەك ئاڕاستەی كاركردنی‬ ‫دژی الیەنێك بێت‪ ،‬دواتر بەرە بەرە هەستمان بەوە كرد كە‬ ‫بەهیچ شێوەیەك عەدالەت و شەفافیەت و بیروبۆچوونی ئازادی‬ ‫تێدانیە‪ ،‬حزبێك بانگەشەی دیموكراسی بكات و كەچی لە‬ ‫ناوخۆشیاندا باوەڕیان پێی نەبێت‪ ،‬بۆ نموونە تاوەكو ئێستا‬ ‫كۆنگرەیان نەبەستووە‪ ،‬ئەوانە هەمووی هۆكاربوون بۆ ئەوەی‬ ‫واز لەو بزوتنەوەیە بێنین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە كاتێكدا ئەو حزبە خۆی شەرعیەت و عەدالەتی‬ ‫تێدانەبوو‪ ،‬چۆن داوای عەدالەتی لە حكومەت دەكرد؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬ئاخر هۆكاری دەست لە كاركێشانەوەی‬ ‫ئێمەش لەسەر نەبوونی عەدالەت بووە و چەند باژێروانێكی‬ ‫سۆرانیان هەیە متمانە و باوەڕیان بە بادینان و ئێمەش نیە‪،‬‬ ‫هیچ كەسمان ئاگاداری دارایی ئەو حزبە نەبووین و بەهیچ‬ ‫شێوەیەك لێپێچینەوە نەبوو‪ ،‬لەسەر ب��ەرژەوەن��دی كەسی‬ ‫پۆستەكانیان دابەش دەكرد‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوترێت لە ناو گۆڕاندا هیچ كەسێكی مافی خەرجكردنی‬ ‫پارەی نییە جگە لە ڕێكخەری گشتی؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬بەشی دارایی گۆڕان لە دەست نەوشیروان‬ ‫مستەفا و دیمان و جەمال و دكتۆر یوسف و ئارامی هەڵبژاردنە‪،‬‬ ‫لە ناو گۆڕان ئەوانە بڵێن ماست ڕەشە دەبێت بڵێن بەڵێ‬ ‫ڕەشە‪ ،‬بەڕاستی ئەوان بە عەقڵیەتێكی سەردەمیانە كارناكەن‬ ‫و شێوازی كاركردنیان لە قسە و لە عەمەل جیاوازی هەبوو‪،‬‬ ‫هەروەها لەسەر مەسەلەی دارایی چەندین بەڵگەی گەندەڵی‬ ‫ئەوانم الیە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوترێت بزوتنەوەی گۆڕان لە ژێر كۆنتڕۆڵی واڵتێكی‬ ‫دەوروبەر كاردەكات؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬بەڵێ سەد لە سەد بەڵگەم هەیە كە لەالیەن‬ ‫واڵتی ئێرانەوە ئاراستە دەكرێن و ئامانجی ئەوان لەدەستچوونی‬ ‫ئەو دەستكەوتانەیە كە بەدەستهاتوون‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەڵگەكەت ئەوەیە كە بەڕێز نەوشیروان چەندجارێك‬

‫سەردانی ئێرانی كردووە؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬نەخێر‪ ،‬كاك (‪ )...‬ناوەكە الی پرس پارێزراوە‪،‬‬ ‫كاری بازرگانی نەدەكرد‪ ،‬بەاڵم كاتێك لەگەڵ نەوشیروان چووە‬ ‫ئێران ڕێگەیان خۆشكرد بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی كۆمپانیایەكی‬ ‫ئێرانی لە كوردستان وەربگرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەسەرەتای پەیوەندیكردنت بەو حزبەوە هەستت بەوە‬ ‫نەدەكرد كە سیاسەتی كاركردنیان دژی پارتیە؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬كاتێك پەیوەندیمان ب��ەو حزبەوەكرد‬ ‫نەمانزانی تەنها بۆ دژایەتی كردنی پارتی دروستبوونە‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫تێپەڕبوونی كات هەستمان بەو ڕاستیە كرد و زیاتریش دژایەتی‬ ‫پارتی و ماڵی بارزانیان دەكرد و بە ئەندامانیشیان دەوت‬ ‫دژایەتی ئەوان بكەن‪ ،‬منیش لەبەر ئەوەی پێشمەرگەبووم‬ ‫نەمتوانی دژایەتی پارتی و بارزانی بكەم و بۆشم دەركەوت كە‬ ‫ئەوان نایانەوێ خزمەتی خەڵك بكەن‪ ،‬بەڵكو هاتوونە دژایەتی‬ ‫پارتی بكەن‪.‬‬

‫پرس‪ :‬دەوترێت لە ناو گۆڕاندا هیچ هەڵسوڕاوێك مافی‬ ‫بڕیاردانی نیە جگە لە بەرێز نەوشیروان مستەفا و زاواكەی‬ ‫نەبێت؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬گۆڕان زۆر كەسی لە خۆی كۆكردۆتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم بۆچوونەكانیان وەرناگرێت‪ ،‬بەهیچ شێوەیەك ئازادی‬ ‫تێدانیە و ئەو بڕیارەی نەوشیروان بیدات هەر ئەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەو ماوەیەی كە بەرێزتان بەرپرسی بازنەی قەزای‬ ‫ده��ۆك بویت‪ ،‬لە سلێمانیەوە پێتان دەوت��را پێشوازی لە‬ ‫بەرپرسی فاڵن حزب بكەن یاخود بڕۆنە الی ئەوان‪ ،‬واتە هەموو‬ ‫شتێك دەبوایە بە دڵی ئەوان بێت یاخود ئێوەش ئازادبوون؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬نەخێر ئازادی تێدا نەبو و دەبوایە بە ویستی‬ ‫ئەوان پەیوەندی لەگەڵ حزبەكان ببەستین‪ ،‬واتە ئێمە كۆنتڕۆڵ‬ ‫بوین لە دەستی سلێمانی‪.‬‬

‫پرس‪ :‬دوا وتەت چیە بۆ دەنگدەرانی گۆڕان؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬هیوادارم ئەوانەی دەنگدەدەن بیر لەداهاتووی‬ ‫پرس‪ :‬بارودۆخی گۆڕان لە دهۆك چۆنە؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬گۆڕان لە دهۆك هەندێك ئەندامی دیاریكراوی خۆیان بكەنەوە و ئەگەر دەیانەوێت داهاتوویەكی گەش‬ ‫نەگۆڕی هەیە و ئێمە بە ‪ 45‬هەڵسوڕاوەوە هاتوینە ناو پارتی و چاوەڕوانیان بكەن ئەوا دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن‪.‬‬ ‫شوێنەكەمان زۆر پێوەی دیارە‪ ،‬هەروەها چەندین هەڵسوڕاوی‬ ‫تریش ئامادەن دەست لەو بزوتنەوەیە هەڵبگرن و لە ئێستاشدا‬ ‫بارودۆخی ئەوان‬ ‫دەهێنن‪.‬لەوپەڕی خراپیدایە و لەسەرانسەری كوردستان لە ناو گۆڕان عەدالەت و شەفافیەت و‬ ‫شكست‬

‫پرس‪ :‬واتە پێشبینی دەكەیت چەند هەڵسوڕاوێكی تریش‬ ‫وازهێنانی خۆیان لە گۆڕان ڕابگەیەنن؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬بەڵێ بە تەئكید چەندین كەسی تریش‬ ‫وازدەهێنن و پێشبینی دەكەم لە ناوچەی بادینیان گۆڕان‬ ‫هەڵبوەشێتەوە و نەمێنێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێشبینی دەكەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان چەند كورسی دەهێنێت؟‬ ‫شەهباز مەجید‪ :‬پێموایە كورسیەكانی گۆڕان لە نێوان ‪ 15‬بۆ‬ ‫‪ 17‬كورسی دەبێت‪ ،‬هەرچەندە پێشموایە لەو هەڵبژاردنە گۆڕان‬ ‫توشی مفاجەئەیەكی گەورە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەی‬ ‫بادینان‪.‬‬

‫بیروبۆچوونی ئازاد نیە‬

‫ئەگەر نەوشیروان بڵێت ماست ڕەشە‬ ‫دەبێت بڵێین ڕەشە‬ ‫بارودۆخی گۆڕان لە دهۆك لەوپەڕی‬ ‫خراپیدایە و پێشبینی دەكەم هەڵبوەشێتەوە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪187‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫‪3‬‬

‫گۆڕان‪ .‬لە هەڵوەریندایە‬

‫چاودێرێكی سیاسی‪ :‬لە ئێستادا مۆدێلی سەنگەر گۆڕینە‬ ‫ڕاپۆرت‪ :‬پرس‬

‫بۆ ئەوەی ورەی جەماوەریان بەرزبكەنەوە دەڵێن وا نییەو‬ ‫حەقیقەتەكە لە جەماوەری خۆیان دەشارنەوە»‪.‬‬ ‫مەسعود عەبدولخالق چاودێری سیاسی‪ ،‬ڕوونیكردەوە كە‬ ‫دیاردەی سەنگەر گۆڕین چەند ساڵێكە كەمبۆتەوە‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ‬ ‫نزیكبوونەوەی هەڵبژاردن سەری هەڵداوەتەوە و هەردوو حزبی‬ ‫دەسەاڵتدار دەڵێن گۆڕانخوازەكان پەیوەندیمان پێوەدەكەن‪،‬‬ ‫ئەو چاودێرە سیاسیە وتیشی «لەوانەیە بەشێكی زۆریان‬ ‫ڕاست بێت‪ ،‬بەاڵم پێدەچێت بەشێكی زۆری بۆ بەرزكردنەوەی‬ ‫ورەی جەماوەرەكانیان ئەو قسانە بكەن و وەك بانگەشەیەكی‬ ‫هەڵبژاردن بەكاریبهێنن»‪.‬‬ ‫هەروەها ئەوەشی وت «لەوانەیە بە پارە هەندێك هەڵسوڕاوی‬ ‫دیاریان ڕازیكردبێت واز لەو بزوتنەوەیە بهێنن‪ ،‬ئەوەش نیشانەی‬ ‫ئەوەیە كە ملمالنێكان لە ئاستێكی یەكجار بەرزدایە»‪.‬‬

‫تەنها لە ماوەی دوو هەفتەدا چەندین هەڵسوڕاوی دیاری‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە و پەیوەندیان‬ ‫بە ڕیزەكانی پارتی و یەكێتیەوە كردووە‪ ،‬ئەو هەڵسوڕاوانە‬ ‫هۆكاری دەست لە كاركێشانەوەیان بۆ نەبوونی عەدالەت و‬ ‫بیروبۆچوونی ئازاد دەگەڕێننەوە‪ ،‬هاوكات ڕێكخەری ژووری‬ ‫پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕانیش ئاگاداری‬ ‫دەست لە كاركێشانەوەی ئەو هەڵسوڕاوانە نییە و ڕایدەگەیەنێت‬ ‫كە پارتی و یەكێتی تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەڵێن‬ ‫«هەڵسوڕاوانی گۆڕان پەیوەندیمان پێوەدەكەن»‪ .‬لەبەرامبەردا‬ ‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت «ئەوە حەقیقەتێكە‬ ‫و گۆڕان لێی بێخەبەرە و بۆ ئەوەی ورەی جەماوەرەكەیانی‬ ‫پێ بەرزبكەنەوە ڕەتیدەكاتەوە»‪ .‬چاودێرێكی سیاسیش‬ ‫ڕایدەگەیەنێت كە لە ئێستادا باوی سەنگەر گۆڕینەوەیە»‪.‬‬ ‫گۆڕان لە هەڵوەریندایە‬ ‫لەگەڵ دەستپێكردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان‪ ،‬چەند هەڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە‬ ‫شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە‬ ‫و بەشێكی زۆریان پەیوەندیان بە ریزەكانی پارتیەوە كردووە‬ ‫و بەشێكی تریش لە سنوری سلێمانی پەیوەندیان بە ریزەكانی‬ ‫یەكێتیەوە كردووە و پێشبینیش دەكرێت لە ماوەی داهاتوو‬ ‫چەند هەڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنەوەكە دەست لە كاربكێشنەوە‬ ‫و پەیوەندی بە حزبەكانی ترەوە بكەن‪ ،‬لەالیەن خۆیانەوە‬ ‫هەڵسوڕاوانی پێشووی گۆڕان هۆكارەكەی بۆ نەبوونی عەدالەت‬ ‫و دەس��ت بەسەرداگرتنی ئ��ەو بزوتنەوەیە لەالیەن چەند‬ ‫كەسێكەوە دەگەڕێننەوە‪ ،‬بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕانیش بێ‬ ‫ئاگایی خۆی لە دەست لە كاركێشانەوەی ئەو هەڵسوڕاوانە‬ ‫دەردەبرێت و دەڵێت «ئاگادارییان نیم»‪.‬‬

‫كادیرێكی پێشكەوتووی پارتی‪:‬‬ ‫وازهێنانی هەڵسوڕاوانی گۆڕان‬ ‫حەقیقەتێكە و گۆڕان خۆی لە خەت دەدات‬

‫ئەگەرچی وازهێنانی هەڵسوڕاوانی ئەو بزوتنەوەیە شتێكی‬ ‫تازە نییە‪ ،‬چونكە لەسەرەتای دروستبوونییەوە تاوەكو ئێستا‬ ‫ب��ەردەوام هەڵسوڕاوە دیارەكان دەست لە كاردەكێشنەوە‬ ‫و دەچنە ناو حزبەكانی ترەوە‪ ،‬محەمەد تۆفیق‪ ،‬بەرپرسی‬ ‫پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكیدا‬ ‫بۆ پرس ڕەتیكردەوە كە چەند هەڵسوڕاوێكیان دەستیان‬ ‫لەكاركێشابێتەوە‪ ،‬ئەو دەڵێت «ئەوە تەنها پڕوپاگەندەی‬ ‫هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتیە و دەیانەوێت بازاری خۆیانی پێ‬ ‫خۆشبكەن»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە دەست لە كاركێشانەوەی بەرپرسی بازنەی‬ ‫ق��ەزای دهۆكی بزوتنەوەی گ��ۆڕان‪ ،‬محەمەد تۆفیق دەڵێت‬ ‫«ئاگاداری ئەوە نیم و زانیاریشم لەسەری نییە»‪.‬‬ ‫بەشێكی زۆر لە هەڵسوڕاوەكان پەیوەندیان بە پارتییەوە‬ ‫كردووە و بزوتنەوەی گۆڕانیش خۆی لێ بێ ئاگا دەكات و‬ ‫نایەوێت باسی لێوە بكات‪ .‬عومەر نورەدینی‪ ،‬كاندید و كادیری‬ ‫پێشكەوتووی پارتی‪ ،‬دەڵێت «دەست لەكاركێشانەوەی ئەو‬ ‫هەڵسوڕاوانە حەقیقەتێكە و پێویست ناكات گۆڕان خۆی لە‬ ‫خەت بدات»‪ .‬هەروەها وتیشی «ئەوانەی هاتونەتە ناو پارتی‬ ‫بەشێكیان داواكارییان هەیە و بەشێكیشیان وەك مەوقیفێكی‬ ‫سیاسی هاتونەتە ناو ڕیزەكانی پارتیەوە»‪.‬‬ ‫ناوبراو ئاشكراشی دەكات «كاروانی هاتنی هەڵسوڕاوانی‬ ‫گۆڕان بەردەوامی هەیە»‪.‬‬ ‫ئەو هەڵسوڕاوانەی كە پەیوەندیان بە ڕیزەكانی یەكێتیەوە‬ ‫كردووە كەوتونەتە سنوری پارێزگای سلێمانی‪ ،‬ئەگەرچی پرس‬ ‫پەیوەندی بە هەر یەك لە بێگەرد دڵشاد و بڵێسە جەبار و‬ ‫هەرێم كەمال و ئاسۆ مامەند و مەحمود سەنگاوی كرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بە بیانووی پابەندبوونیان بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ئامادە‬ ‫نەبوون لێدوان بدەن‪.‬‬ ‫بەاڵم سەعدی پیرە‪ ،‬ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە‬ ‫لێدوانێكیدا ڕایگەیاند‪ ،‬كە پەیوەندیكردنی هەڵسوڕاوانی دیاری‬ ‫گۆڕان بە یەكێتیەوە درێژەی هەیە و ڕۆژانە بەردەوام دەست‬ ‫لەو بزوتنەوەیە هەڵدەگرن و دەگەڕێنەوە ناو ماڵە گەورەكە»‪.‬‬ ‫هەروەها پیرە ڕەتیشكردەوە كە هاتنی ئەوان ڕاست نەبێت‬ ‫و تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بێت‪ ،‬ئەو دەڵێت «گۆڕان‬

‫ئایا كاریگەری دەبێت بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە؟‬ ‫باژێروان و بەرپرسی بازنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كاتێك‬ ‫دەست لە كاردەكێشنەوە بێگومان بە تەنیانین‪ ،‬بەڵكو چەندین‬ ‫كەسی تریان لەگەڵدایە‪ ،‬بە نموونەش بەرپرسی بازنەی‬ ‫قەزای دهۆكی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوانی شارۆچكەی‬ ‫سۆران و هەریری سەر بەر پارێزگای هەولێر‪ ،‬لەگەڵ خۆیان‬ ‫چەندین كادیری تر دەستییان لە كاركێشاوەتەوە‪ ،‬بەرپرسانی‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان پێیانوایە دەست لە كاركێشانەوەی ئەو‬ ‫هەڵسوڕاوانە كاریگەری نابێت بەسەر ڕێژەی دەنگەكانیان و‬ ‫بەرپرسانی پارتی و یەكێتیش دەڵێن «پەیوەندی كردنی ئەو‬ ‫هەڵسوڕاوانە كاریگەری دەبێت لەسەر ژمارەی كورسیەكانی‬ ‫گۆڕان»‪.‬‬ ‫عومەر نورەدینی‪ ،‬پێیوایە هاتنی هەڵسوڕاوانی گۆڕان‬ ‫كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ڕێژەی دەنگدەرانیان‪،‬‬ ‫ئەو دەڵێت «لەو هەڵبژاردنە ژم��ارەی دەنگەكانمان زیاتر‬ ‫دەبێت لە ژمارەی ئەندامانمان‪ ،‬چونكە لە ئێستادا جگە لە‬ ‫هەڵسوڕاوانی گۆڕان چەندین كەسی حزبی تر پەیوەندی بە‬ ‫پارتیەوە كردووە»‪.‬‬ ‫سەعدی پیرە‪ ،‬پێیوایە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە بۆ یەكێتی‬ ‫و گۆڕان جیاواز دەبێت‪ ،‬چونكە ئەو دەڵێت «ڕۆژ لە دوای ڕۆژ‬ ‫دەنگەكانی گۆڕان كەم دەبێتەوە و لە بەرامبەریشدا دەنگەكانی‬ ‫یەكێتی زیاد دەكات‪ ،‬بێگومان ئەوەش كاریگەری ڕاستەوخۆی‬ ‫دەبێت لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان»‪.‬‬ ‫هەروەها مەحەمەد تۆفیق‪ ،‬لەبەرامبەر قسەی نورەدینی‬ ‫و پیرەدا دەڵێت «پەیوەندیمان بەوانەوە نیە كە دەڵێن‬ ‫دەنگەكانی گۆڕان بۆ ئێمە دێت‪ ،‬چونكە ئەوە شتێكی مەحاڵە‬ ‫و دەنگەكانی گۆڕان تەنها بۆ گۆڕانە و ئەوەی بڵێت دەنگی‬ ‫گۆڕانمان بۆ هاتووە تەنها قسەیە و هیچی ترنیە‪ ،‬دڵنیاین كە لە‬ ‫هەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگی زیاتر بە دەستدەهێنین»‪.‬‬ ‫مسعود عەبدولخالق‪ ،‬چاودێری سیاسی‪ ،‬هاوڕایە لەگەڵ‬ ‫قسەكانی محەمەد تۆفیق و دەڵێت «بە پێچەوانەوە بەپێی‬ ‫ڕاپرسیەكانیان بێت گۆڕان بارودۆخی زۆرباشە‪ ،‬ئەویش بەو‬ ‫دەلیلەی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوویان لە هەژاران‬ ‫كردووە‪ .‬دەشڵێت «ئەگەر لە دەسەاڵت بین كاری زۆرتان بۆ‬ ‫دەكەین‪ ،‬واتە سۆزی خەڵكیان جواڵندووە»‪.‬‬

‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‪:‬‬ ‫ڕۆژ دوای ڕۆژ هەڵسوڕاوان واز لە گۆڕان‬ ‫دەهێنن و پەیوەندیمان پێوە دەكەن‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪187‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫بەشێك لە كاندیدەكانی لیست و الیەنە سیاسییەكان‬ ‫دروشم و بەڵێنی ناواقیعی بە هاواڵتیان دەدەن‬

‫بێ رووتووش‬

‫بەدواداچوون‪ :‬نەشمیل یاسین ‪ -‬سلێمانی‬

‫«كێشەی كارەبا چارەسەر دەك��ەم‪ .‬موچە بۆ ت��ەواوی خەڵكی‬ ‫كوردستان دەبڕمەوە‪ .‬جادەكان دەكەم بە دووساید‪ .‬پۆلی شەشەمی‬ ‫ئامادەیی هەڵدەوەشێنمەوە‪ .‬یەكەی نیشتەجێبوون بۆ تەواوی‬ ‫خێزانەكان دابین دەكەم‪ .‬هەموو دەرچووەكانی زانكۆو پەیمانگەكان‬ ‫دادەمەزرێنم‪ .‬ماوەی دەوامی فەرمانبەران كەم دەكەمەوە‪ .‬وا دەكەم‪..‬‬ ‫وا دەچم‪ ..‬وا دەبم‪...‬وا دەڕۆم‪ .»...‬ئەو رستانە بەشێكە لە بەڵێن و‬ ‫قەولی بەشێك لە كاندیدەكانی سەرجەم لیست و قەوارە سیاسییەكان‬ ‫بۆ پەرلەمان كوردستان‪.‬‬ ‫كاندیدانی پاڵێوراو بۆ ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان كەوا بڕیارە‬ ‫لە ‪ 2013\9\21‬ئەنجام بدرێت‪ ،‬ڕۆژانە لەكاتی سەردانی شار و قەزاو‬ ‫ناحییەكان بۆ مەبەستی خۆناساندن و ڕیكالمكردن بۆ كۆكردنەوەی‬ ‫دەنگ و هەروەها هەندێكجار لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە هەندێك بەڵێن‬ ‫و پەیمان بە خەڵك و الیەنگرانیان دەدەن كەهیچ واقیعییەتێكی تێدا‬ ‫نییە‪ ،‬بەڵكو زۆر گاڵتەجاری و پێكەنیناوین‪ ،‬ئەو بەڵێنەی كەئەوان‬ ‫بە خەڵكی دەدەن نەك بە پەڕلەمان‪ ،‬بەڵكو بەحكومەتیش جێبەجێ‬ ‫ناكرێت و تەنانەت هەندێك لەو بەڵێنانە نایاسایین‪ ،‬ئەوەشیان‬ ‫بیرچۆتەوە كە ئەوان كاندیدن بۆ پەرلەمان كە شوێنی یاسادانە‬ ‫نەك كاندیدی حكومەت تابەڵێنی چاككردنی جادە و ئاوو كارەبا و‬ ‫دامەزراندن و ‪..‬بەخەڵك بدەن‪.‬‬ ‫سەبارەت بەم بابەتە‪ ،‬عەدالەت عەبدواڵی ڕۆژنامەنووس بەمشێوەیە‬ ‫بۆ پرس هاتە ئاخاوتن و گوتی «ئەو بەڵێنە ناواقیعیانەی كە لەالیەن‬ ‫كاندیدانەوە دەدرێتە هاواڵتیان بەزیانی گەورە بەسەریاندا دەشكێتەوە‪،‬‬ ‫ئەو بەڵێنە گەورە و ئەو بەرنامانەی كە ئەخرێنەڕوو بەشێكی زۆریان‬ ‫ڕەچاوی چۆنیەتی میكانیزمی جێبەجێكردن و هێنانەدییان نەكراوە‬ ‫لەالیەن كاندیدەكانەوە»‪.‬‬ ‫ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا سبەینێ ئەو كاندیدانە لەدامەزراوەیەكدا‬ ‫ك��اردەك��ەن كە دام��ەزراوەی��ەك��ی یاسادانانە ن��ەك دام����ەزراوەی‬ ‫جێبەجێكردن‪ ،‬وەك ئەو دەڵێت «ئەوان نابنە حكومەت و وەزیر تا‬ ‫توانای جێبەجێكردنی هەموو ئەو بەڵێنانەیان هەبێت كە بە خەڵك و‬ ‫الیەنگرانییان دەدەن»‪.‬‬ ‫یەكێك لە كاندیدەكان لەسەر لیستی ‪110‬ی پارتی بەناوی ئاالن حمە‬ ‫سەعید ساڵح‪ ،‬كەخاوەنی بڕوانامەی ماستەر لەزانستە سیاسییەكان‪،‬‬ ‫ئەوەی خستەڕوو كەبەڵێنی ئەوان بۆ خەڵكی كوردستان ئەوەیە كە‬ ‫لە ئاستی پێداویستییەكانی خەڵكدابن و هەوڵ بدەن كەپێداویستییە‬ ‫بنەڕەتییەكانی هاواڵتیانی كوردستان بەتێكڕای كادیرانی پارتی‬ ‫بگەیەننە پەڕلەمانی كوردستان‪ .‬دەشڵێت «كاری پەڕلەمان كارێكی‬ ‫دەستەجەمعییە نەك كارێكی فەردی‪ ،‬لەبەر ئەوە پەڕلەمانتار نە بەتەنیا‬ ‫دەتوانێت پڕۆژە یاسایەك پێشكەش بكات و نە بەتەنیاش پڕۆژە‬ ‫یاسایەك ئیلغا بكات‪ ،‬لەبەر ئەوە پەڕلەمانتار دەبێت لەچوارچێوەی‬ ‫كوتلەكەیی و ئەو فراكسیۆنەدا بێت كەكاری تێدا دەكات»‪.‬‬

‫سەبارەت بەبەڵێنی ناواقیعی و لەسنووردەرچووی كاندیدەكان‪،‬‬ ‫ناوبراو روونیدەكاتەوە كاندید خۆی ئازادە كە چ جۆرە بەڵێن و‬ ‫دروشمێك دەدات‪ .‬بەاڵم گوتیشی «كاندید ئەبێت بەڵێنێك بدات كە‬ ‫سنوری عەقڵ و مەنتیق تێنەپەڕێنێت‪ ،‬چونكە هەر شتێك لەمەنتیق‬ ‫دەرچوو‪ ،‬لەبری ئەوەی كەخێری بۆ كاندید هەبێت‪ ،‬بەزەرەرێكی زۆر‬ ‫گەورەو نێگەتیڤیانە بۆ سەر كاندیددا دەشكێتەوە»‪.‬‬ ‫بەبڕوای شیراز كەمال‪ ،‬بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی قوتابیانی‬ ‫كوردستان‪ ،‬ئەو كاندیدانە كاتێ ئەگەڕێن و سەردانی شوێنەكان‬ ‫دەكەن‪ ،‬هەندێك بەڵێنی گەورە بەو خەڵكانە دەدەن بۆ كۆكردنەوەی‬ ‫زۆرینەی دەنگی هاواڵتییان كە لەناوهۆڵی پەڕلەماندا ناتوانن داكۆكی‬ ‫لەو بەڵێنانە بكەن كەخۆیان داویانە بە خەڵك‪ .‬بۆیە بەڕای ئەو‬ ‫پێویستە گەنجان لەسەر سۆز و خزمایەتی دەنگ نەدەن تا سبەی‬ ‫لە پەڕلەماندا دەنگەكانیان بەفیڕۆ نەڕوات‪ .‬وەكخۆی دەڵێت «دەنگ‬ ‫بە كاندیدێك بدەن كە بتوانێ بەڵێنەكانی جێبەجێبكات و بەڵێنەكانی‬ ‫لەئاستی توانایی خۆی و لیستەكەی دابێت»‪.‬‬ ‫لەبارەی كاندیدەكانیشەوە ناوبراو رایگەیاند «كاندید هەیە چاالك و‬ ‫بە ئەزموونە لەبوارەكەی خۆیدا و سبەی بچێتە پەڕلەمان ئەو بەڵێنە‬ ‫جێبەجێ ئەكات كە بەخەڵكی داوە»‪ .‬باوەڕیشی وایە كە ئەو قەوارە‬ ‫سیاسییانەی هەرێمی كوردستان كەبەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن‬ ‫لەپشت بەڵێنی ئەو كاندیدانەوە نین و كاندید خۆی سەربەستە و خۆی‬ ‫خاوەنی ئەو بەڵێنانەیە كە بەخەڵكی دەدات‪.‬‬ ‫شیراز كەمال ئەوەشی خستەڕوو كە دەبێ ئەزموون و كارەكانی‬ ‫ئەوكاندیدانە بزانین و ئاوڕ لەڕابردوویان بدەینەوە‪ ،‬ئاخۆ توانیویانە‬ ‫هەر نەبێت كەمێك داكۆكی لەمافی خۆی و خەڵكانیتر كردبێت‪ ،‬تا‬ ‫قەناعەتێكی وامان بۆ دروست ببێت كە دەنگی پێبدەین دەنا نابێ بە‬ ‫بەڵێنە ناواقیعیەكانیان باوەڕ بكەین‪.‬‬ ‫عارف قوربانی چاودێری سیاسی‪ ،‬تیشكی خستەسەر ئەو باسە و‬ ‫بەبڕوای ئەو بەرنامەی هەموو لیستەكان جۆرێك لەزیادەڕەویی تێدایەو‬ ‫هیچ قەوارەیەكی سیاسیی ئەگەر لەحكومەتیش بێت‪ ،‬ناتوانێت ئەو‬ ‫بەڵێنانە جێبەجێبكات‪.‬‬ ‫س��ەرەڕای ئەمەش‪ ،‬عارف قوربانی ئەوە بەحاڵەتێكی ئاسایی‬ ‫دەزانێت‪ ،‬بەهۆی ئەوەی ئەگەر قەوارە سیاسییەكە بگاتە سەر حوكم‪،‬‬ ‫ئەو كات وەسائیلی حكومەت لەبەردەستی ئەبێت بۆ جێبەجێكردنی‬ ‫بەڵێنەكانی‪.‬‬ ‫قوربانی رەخنە لە قەبەیی و گەورەیی دورشم و بەڵێنە ناواقیعەكانی‬ ‫بەشێك لە كاندیدەكان دەگرێت و رایدەگەیەنێت كە هەندێك‬ ‫لەكاندیدەكان هەندێك بابەتی زۆر بنەڕەتییان كردۆتە دروشمی‬ ‫بانگەشەكانیان كە زۆر دوورە لە واقیعی جێبەجێكردنەوە‪ .‬دەشڵێت‬ ‫«ئەو كاندیدانە لەكاری پەڕلەمانتاری تێنەگەیشتوون‪ ،‬بۆیە ئەو‬ ‫دروشمانە ئەكەنە بانگەشە»‪.‬‬

‫*لە تەلەفزیۆنی پێلستانك كە كەناڵێكی تایبەتی مندااڵنە‬ ‫دوو كاندید رێكالمیان بۆ خۆیانكردووە‪.‬‬ ‫(دەیانەوێ لە ئێستاوە بۆ هەڵبژاردنی ‪ 2026‬خۆیان‬ ‫ئامادەبكەن)‬ ‫*سكرتێری حزبێك كە ژمارەی هەموو ئەندام و الیەنگر و‬ ‫موچەخۆرەكانی بەقەدەر رێكخراو یان كەرتێكی رێكخستنی‬ ‫پارتی و یەكێـتی نابێ‪ ،‬دەڵێ بۆیە خۆم كاندید كرد تا‬ ‫ملمالنێكان گەرم و گوڕتربن‪.‬‬ ‫(بەڵكو بەئافرەت حسابی بكەن و بەكۆتا سەركەوێ)‬ ‫*هەڵمەتەكانی بانگەشەی رێكالم كوشت و كوشتار و‬ ‫روداوی نەخوازراو و جەرگتەزێنی لێ كەوتۆتەوە‪ ،‬جگە لە‬ ‫شەهیدانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سلێمانی لە هەولێر و تەق‬ ‫تەقیش سێ كەس بەسەر دارتەلی كارەباوە مردن‬ ‫(ئەوەیە دیموكراتی راستەقینە)‬ ‫*لە ناساندنی پسپۆڕی و شارەزایی كاندیدان شتی سەیر‬ ‫و سەمەرە هەیە‪ ،‬بەتایبەتی لەوانەی پارتی وەك پسپۆر لە‬ ‫بواری سیاسەت و رۆژنامەنووسی و نووسین و شتی دیكە‪.‬‬ ‫(جۆكەرن)‬ ‫*بەرپرسی لێژنەی ئەمنی شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی‬ ‫رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند ئەوانەی لە روداوەكانی بانگەشەی‬ ‫هەڵبژاردن بوونە قوربانی و گیانیان سپارد حكومەت وەك‬ ‫شەهید حسابیان دەكات‪.‬‬ ‫(بەناوی شەهیدانی بانگەشەی هەڵبژاردن)‬ ‫بڕواشی وایە هۆكارەكەی ئەوەیە كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ‬ ‫حكومەت بخەنە بەردەم بەرپرسیارێتییەوە‪ ،‬بۆنمونە كە دەڵێت‪:‬‬ ‫موچە بۆ هەموو هاواڵتییەك ئەبڕمەوە‪ ،‬ئەمە گلەییەكی ناڕاسەوخۆیە‬ ‫بۆ حكومەت كە تائێستا نەیتوانیوە ئ��ەو ك��ارە بكاتە ب��واری‬ ‫جێبەجێكردنەوە‪.‬‬ ‫بەبڕوای ئاسۆ محەمەد‪ ،‬كادیری یەكێتی قوتابیانی كوردستان‬ ‫بەشێكی كەم لەكاندیدان بەڵێنەكانیان لەئاستی ئەوەدایە كەتاكی‬ ‫كورد بڕوای پێبكات و قابیلی جێبەجێكردن بێت‪ .‬وەكخۆی گوتی‬ ‫«بەشێكی زۆری كاندیدان بەڵێنەكانیان بۆ ڕوكەش و خەڵەتاندنی‬ ‫خەڵكە‪ ،‬بەاڵم ئێستا تاكی كورد و جیلی گەنجان خۆیان هۆشیارن و‬ ‫دەزانن چ بەڵێنێك قابیلی جێبەجێكردن چ بەڵێنێك قابیلی جێبەجێ‬ ‫نەكردنە‪ ،‬بۆیە ئەو كاندیدانەی كە ئەو بەڵێنە ناواقیعیانە دەدەن‬ ‫ناتوانن خەڵكی پێبخەڵەتێنن‪ ،‬بەڵكو لەئاستی خۆیان كەمدەكەنەوە»‪.‬‬

‫عەدالەت عەبدواڵ‪:‬‬ ‫ئەوان نابنە حكومەت و وەزیر تا توانای‬ ‫جێبەجێكردنی هەموو ئەو بەڵێنانەیان هەبێت كە‬ ‫بە خەڵكی دەدەن‬ ‫عارف قوربانی‪:‬‬ ‫ئەو كاندیدانە لەكاری پەڕلەمانتاری تێنەگەیشتوون‪،‬‬ ‫بۆیە ئەو دروشمانە ئەكەنە بانگەشە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪187‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫‪5‬‬

‫بۆ چوونە پەرلەمان‪ ،‬حزبە بچووكەكان سكرتێرەكانیان كاندید دەكەن‬

‫خدر ڕوسی‪ :‬برادەران وتیان ئەگەر جەنابت بەشداری پڕۆسەكە بكەیت‪ ،‬گەرموگوڕتری دەكەی‬ ‫بەدواداچوون‪ :‬توانا شێخانی‬

‫سكرتێری پێنچ حزب خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‬ ‫كاندیدكردووە و ڕایدەگەیەنن كە لەالیەن ئەندامانی مەكتەبی‬ ‫ساسیەوە داوای��ان لێكراوە خۆیان كاندیدبكەن‪ ،‬چونكە ترسی‬ ‫بەدەستنەهێنانی كورسیان هەیە‪ ،‬هەر بۆیە سكرتێرەكان خۆیان‬ ‫كاندید كردووە‪ ،‬بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێ كورسییەك بهێنن و بچنە‬ ‫پەرلەمانەوە‪.‬‬ ‫بەشێك لە چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە سكرتێری ئەو حزبانە‬ ‫دەستیان بەسەر حزبەكانیاندا گرتووە و هەر بڕیارێكیش بدەن هیچ‬ ‫كەس بۆی نیە بەرهەڵستی بكات‪ .‬زانیاری زیاتر لەو ڕاپۆرتەی‬ ‫پرسدا بخوێننەوە‪.‬‬ ‫سكرتێری حزبە بچووكەكان بوونەتە سەرۆكی لیستیەكانیان‬ ‫بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان حزبە بچووكەكان‬ ‫سكرتێرەكانیان كاندیدكردووە و هەندێكیش دەڵێن خۆیان خۆیان‬ ‫كاندیدكردووە بێ ئەوەی بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‬ ‫پێیانخۆش بێت‪ ،‬هاوكات چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە لە‬ ‫كاتێكدا ئەگەر سكرتێری ئەو حزبانەی كە خۆیان كاندیدكردووە‬ ‫دەنگیان نەهێنا پێویستە حكومەت بە سیاسەتی كاری حزب و‬ ‫الیەنە سیاسیەكاندا بچێتەوە و مامەڵەیەكی تریان لەگەڵدا بكات‪،‬‬ ‫چونكە حزبێك پانزە ساڵ بەردەوام كاری حزبایەتی بكات و ئەندام‬ ‫و الیەنگری هێندەی یەك كورسی پەرلەمانی نەبێت چیتر پێویست‬ ‫ناكات بودجەیان بۆ تەرخان بكرێت و دەبێت مۆڵەتی كاركردنیان‬ ‫لێبسەندرێتەوە‪ ،‬لەالیەن خۆشیانەوە سكرتێری حزبەكان جەخت‬ ‫لەوەدەكەنەوە لەبەر توندی ملمالنێی هەڵبژاردنەكان خۆیان هاتونەتە‬ ‫ناو پڕۆسەكەوە و جەخت لە دەرچوونی خۆشیان دەكەنەوە‪.‬‬ ‫حزبی ڕزگاریی كوردستان‬ ‫ڕێكار ئەحمەد سكرتێری ئەو حزبەیە و هاوكات سەرۆكی‬ ‫لیستی ڕزگارییە‪ ،‬لەسەر پێشنیازی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‬ ‫ڕێكار خۆی كاندیدكردووە بۆ پەرلەمان‪ ،‬ناوبراو لە لێدوانێكیدا‬ ‫بۆ پرس وتی «هەموو الیەك ئەزموونی منیان لەبەرچاو گرتووە‪،‬‬ ‫چونكە ماوەیەكی زۆر پێشمەرگەبوومە و ناسراوترم و بڕوانامەشم‬ ‫لە برادەرانی تر بەرزترە‪ ،‬ئەوانە هۆكاربوون بۆ ئەوەی بێمە ناو‬ ‫پڕۆسەكەوە»‪.‬‬ ‫سەبارەت بەو دەنگۆیەی كە دەوترێت سكرتێری حزبەكان خۆیان‬ ‫خۆیان كاندیدكردووە بێ ئ��ەوەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‬

‫ڕەزامەندیان هەبێت‪ ،‬لەوبارەیەوە ڕێكار وتی «وابەستەی پۆست‬ ‫و پایەنیم و كاری پەرلەمانیش خزمەتكردنە بە خەڵك و برادەران‪،‬‬ ‫ئەزموون و كاركردنی منیان لەبەرچوو گرتووە‪ ،‬بۆیە كاندیدیان‬ ‫كردووم و بەهیچ شێوەیەك خۆم خۆم كاندید نەكردووە»‪.‬‬ ‫بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان‬ ‫مام خدر ڕوسی سكرتێری ئەو حزبە بۆ ئەو هەڵبژاردنە لەگەڵ‬ ‫حزبی شیوعی بە یەكلیستی هاوپەیمان بەشداری هەڵبژاردنەكانیان‬ ‫كردووە‪ ،‬سەبارەت بە خۆكاندیدكردنی خدر ڕوسی بە پرسی ڕاگەیاند‪،‬‬ ‫بەشداریكردنم پڕۆسەكە گەرموگوڕتر دەكات و وا لە ئەندامان و‬ ‫الیەنگرانمان دەكات بە گڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردنەكات بكەن‪.‬‬ ‫گوتیشی»جگە لەوەش كەسێكی ناسراوم و چەندین ساڵ لە شاخ‬ ‫بوومە»‪ .‬رایگەیاند «ئەگەری دەرچوونم زیاترە لە برادەرانی تر‪،‬‬ ‫چونكە هەموو ئەوانەی باسم كردن یارمەتی دەرچوونم دەدەن»‪.‬‬ ‫خدر ڕوس��ی ئەوەشی وت «كاندیدكردنم پێشنیازی تێكڕای‬ ‫ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بوو ئەوان پێیانوابوو ئەگەر خۆم كاندید‬ ‫بكەم حزبەكە دووبارە دەژێتەوە و قەبارەی جەماوەرمان بە دیار‬ ‫دەكەوێت»‪.‬‬ ‫حزبی ئایندەی كوردستان‬ ‫ساڵێك پێش ئێستا قادر عەزیز بەهۆی كێشەیەكەوە لە حزبی‬ ‫زەحمەتكێشان جیابۆوە و حزبی ئایندەی ڕاگەیاند و لە ئێستاشدا‬ ‫خۆی سەرۆكایەتی لیستەكە دەك��ات‪ ،‬پرس پەیوەندی بە قادر‬ ‫عەزیزەوە كرد‪ ،‬بەاڵم ناوبراو ئامادە نەبوو لێدوان بۆ پرس بدات‬ ‫وتی «پاش هەڵبژاردنەكان قسە لەسەر ئەو بابەتە دەكەم»‪.‬‬ ‫سەرچاوەیەكی نزیك لە قادر عەزیز سەبارەت كاندیدكردنی ناوبراو‬ ‫تایبەت بۆ پرس وتی «قادر خۆی حەزی لێبوو ببێتە سەرۆك لیست‬ ‫و ڕەچاوی ئەوەمان كرد كە ناوبراو خۆی حزبەكەی دروستكردووە‬ ‫و ماندوو بووە و كێشەمان نەخستە بەردەمی»‪ .‬ئەو سەرچاوەیە‬ ‫وتیشی «پێش ئەوەی لیستی ناوەكان بدەینە كۆمیسیۆن كاك قادر‬ ‫وتی خۆم سەرۆك لیستم»‪.‬‬ ‫بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە قادر عەزیز وتویەتی ئەگەر خۆم‬ ‫بێمە ناو پڕۆسەكە گەرموگوڕتر دەبێت و خەڵك زیاتر دەمناسێت‬ ‫لە كەسانی تر و بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت كورسیەكی پەرلەمان‬ ‫بەدەستبهێنین‪ ،‬ئێمەش بەمە ڕازی بووین‪.‬‬

‫ڕێكار ئەحمەد‪:‬‬ ‫قادر عەزیز‪:‬‬ ‫ماوەیەكی زۆر پێشمەرگەبوومە و بڕوانامەشم لە‬ ‫برادەرانی تر بەرزترە‪ ،‬بۆیە كاندیدیان كردووم پاش هەڵبژاردن قسە لەسەر ئەو بابەتە دەكەم‬

‫لیستی ئاڕاستەی سێیەم‬ ‫ئەو لیستە لە یەكگرتنی حزبی زەحمەتكێشان و پارتی كرێكاران و‬ ‫ڕەنجبەرانی كوردستان پێكهاتووە‪ ،‬باپیر كامەال سلێمان‪ ،‬سكرتێری‬ ‫پارتی كرێكاران و ڕەنجبەرانی كوردستان خۆی سەرۆكایەتی لیستەكە‬ ‫دەكات‪ ،‬باپیر كامەال لە لێدوانێكیدا بۆ پرس وتی «ئەندامانی‬ ‫مەكتەبی سیاسی خۆمان و زەحمەتكێشان داوایان لێكردم خۆم‬ ‫كاندید بكەم‪ ،‬بە شانازییەوە دەیڵێم تەنها بۆ یەكجاریش خۆم داوای‬ ‫وەرگرتنی هیچ پۆستێكم نەكردووە»‪.‬‬ ‫یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان‬ ‫غەفور مەخموری سكرتێری حزبەكە سەرۆكایەتی لیستەكە دەكات‬ ‫و ناوبراو پەرلەمانتاری خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستانە‪ ،‬بەهۆی‬ ‫ئەوەی خەڵك زۆر دەیناسێت لەسەر پێشنیازی مەكتەبی سیاسی‬ ‫مەخموری خۆی كاندید كردووە و پێشیانوابووە بە كاندیدكردنی‬ ‫مەخموری پڕۆسەكە گەرموگوڕتر دەبێت و حزبەكەشیان زیاتر دەنگ‬ ‫دەهێنێت‪ ،‬هەروەها غەفور مەخموری ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە لە‬ ‫پێناو خزمەتكردنی كۆمەاڵنی خەڵكی كوردستان خۆم كاندیدكردووە‪.‬‬ ‫سكرتێرەكان دەستیان بەسەر حزبەكەدا گرتووە‬ ‫بێگومان سكرتێر كەسی یەكەمی حزبە و دەسەاڵتی هەموو شتێكی‬ ‫هەیە‪ ،‬بۆیە هەندێك لە چاودێرانی سیاسی پێیانوایە سكرتێرەكان‬ ‫دەستیان بەسەر حزبە بچوكەكاندا گرتووە و هەر بڕیارێك بدەن كەس‬ ‫بۆی نیە ناڕەزایی دەرببڕێت‪ ،‬ئەمە جگە لەوەی حزبە بچووكەكان‬ ‫كەمترین دەنگی ناڕەزاییان تێدایە‪ ،‬چونكە سنوری كاركردنیان لە‬ ‫شوێنێكی دیاریكراو دایە‪ ،‬لەالیەن خۆشیانەوە سكرتێری ئەو حزبانە‬ ‫ڕەتیدەكەنەوە كە دەستیان بەسەر حزبەكانیادا گرتبێت و خۆیان‬ ‫خاوەن بڕیاربن‪.‬‬ ‫لەوبارەیەوە خدر ڕوسی دەڵێت «لە ناو حزبدا من خاوەن بڕیار‬ ‫نیم‪ ،‬بەڵكو بڕیارەكان بە تێكرای دەنگی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‬ ‫دەبێت‪ ،‬هەروەها لە حزبەكەماندا تەنها من كاندید نیم و چەندین‬ ‫كاندیدی ترمان هەیە»‪.‬‬ ‫ڕێكار ئەحمەد سكرتێری حزبی ڕزگاری‪ ،‬پێیوایە خەباتی سكرتێری‬ ‫حزبەكان جیاوازی هەیە لەگەڵ كەسانی تر‪ ،‬ئەو دەڵێت «گومان‬ ‫لەوە دانیە كە سكرتێرەكان كەسانی دڵسۆزترن بۆ حزب‪ ،‬بەاڵم بەو‬ ‫مانایە نا كە بوترێت سكرتێر خاوەن بڕیاری كۆتایی بێت و هەر‬ ‫كارێك بكات كەس نەتوانێت بێتە دەنگ»‪.‬‬

‫غەفور مەخمووری‪:‬‬ ‫لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان خۆم‬ ‫كاندیدكردووە‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪187‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫ئۆپۆزیسیۆن‪...‬خزمەتگوزارییەكانی حكومەت بە بانگەشەكردن لە قەڵەم دەدات‬

‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی‪ :‬ئەوەی كراوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نەبووە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫بەشێك بوونە لە كاری پارتی‬ ‫ڕاپۆرت‪ :‬پرس‬

‫ئەگەرچی‪ ،‬كاروانی خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێم درێژەیان‬ ‫هەیە‪ ،‬ب��ەاڵم الیەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن پێیانوایە دەبێت حكومەت‬ ‫مانگێك پێش دەستپێكردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دەست لە كار و‬ ‫پڕۆژەكانی هەڵبگرێت‪ ،‬چونكە بە وتەی ئەوان جێبەجێكردنی ئەو كار‬ ‫و پڕۆژانە دەچێتە چوارچێوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە‪ ،‬ئەندامێكی‬ ‫مەكتەبی سیاسی پارتی لە وەاڵمی ئۆپۆزیسیۆندا دەڵێت «بەردەوامی‬ ‫كارو پڕۆژەكان جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی لیستی كوردستانیە و ئەوەی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنیش دەیڵێت تەنها تۆمەتێكی بێ بنەمایە»‪ .‬چاودێرێكی‬ ‫سیاسیش ڕایدەگەیەنێت‪ ،‬بەردەوامی خزمەتگوزارییەكان لە بەرژەوەندی‬ ‫هاونیشتیمانیە و پێویستیشە الیەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن جەخت لە‬ ‫بەردەوامی خزمەتگوزارییەكان بكەنەوە‪ ،‬ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی‬ ‫ئیسالمیش دەڵێت «حكومەت لە چەند ساڵی ڕابردوو هیچی نەكردووە و‬ ‫كارەكانی خۆی بۆ دوو مانگ پێش هەڵبژاردن چڕكردۆتەوە»‪.‬‬

‫ئەوەی دووپاتكردەوە كە پارتی بەردەوام لە هەوڵی جێبەجێكردنی ئەو‬ ‫بەڵێنانە بوو كە لە هەڵبژاردنی ڕابردوو بە دەنگدەرانیدابوو‪ ،‬هەروەها‬ ‫ناشی شارێتەوە كە ئەوەی كراوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نەبووە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫بەشێك بوونە لە كاری پارتی‪ ،‬چونكە پارتی سەرۆكی حكومەتی لە ژێر‬ ‫دەستە و وەك حكومەت دەبێت ئەو كارانە بكات‪.‬‬ ‫سەلیم كۆیی‪ ،‬ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسالمی‪ ،‬لە لێدوانێكیدا‬ ‫بە پرسی ڕاگەیاند‪ ،‬كۆمەڵ بۆیە ڕەخنە لە پارتی دەگرێت چونكە‬ ‫حكومەتی لەبەردەستە و لە توانایدایە كار و پڕۆژەی گرنگ جێبەجێبكات‪،‬‬ ‫هەروەها ئەو ئەندامەی سەركردایەتی كۆمەڵ ئەوەشی وت «بۆچی دوو‬ ‫ساڵ پێش ئێستا ئەو هەموو كارانە بە یەكەوە نەدەكران»‪.‬‬ ‫كەمال ڕەئوف‪ ،‬چاودێری سیاسی‪ ،‬جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەگەر ئەو‬ ‫كارانە بە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردنیش بێت ئەوا هەر سوودی بۆ‬ ‫هاونیشتیمانیان هەیە‪ ،‬ئەو دەڵێت «ئەو كارانەی كە لە ئێستادا حكومەت‬ ‫بۆ هاونیشتیمانیان دەیكات زۆرباشە و پێویستیشە لە دوای هەڵبژاردنیش‬ ‫بەردەوام بێت»‪.‬‬ ‫هەروەها پرس چەندجارێك پەیوەندی بە سەفین دزەیی وتەبێژی‬ ‫حكومەتی هەرێم كرد‪ ،‬بەاڵم ناوبراو بەهۆی پابەندبوونی بە كاری ترەوە‬ ‫كاتی نەبوو لەوبارەیەوە لێدوان بۆ پرس بدات‪.‬‬ ‫سەفین دزەیی لە لێدوانێكی پێشووتریدا ڕایگەیاندبوو كە ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫دەیەوێت خۆڵبكاتە چاوی خەڵكەوە‪ ،‬بە وتەی ئەو ئۆپۆزیسیۆن لە دوو‬ ‫ساڵی ڕابردوودا سەیری كارەكانی حكومەتی نەكردووە تەنها مانگێك پێش‬ ‫هەڵبژاردن چاودێری كار و پڕۆژەكانی حكومەتی كردووە‪.‬‬

‫خزمەتگوزارییەكانی حكومەت بەردەوامن‬ ‫پێش دەستپێكردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن‪ ،‬كاروانی پڕۆژە‬ ‫خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێم بەردەوامیان هەیەو هەوڵدراوە بەبێ‬ ‫جیاوازی كارنامەی لیستی كوردستانی بۆ تەواوی ناوچەكانی كوردستان‬ ‫جێبەجێبكرێت‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ نزیكبوونەوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن‬ ‫هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن پێیانوایە حكومەت هەر پڕۆژەیەكی‬ ‫خزمەتگوزاری ئەنجام بدات دەچێتە چوارچێوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن‬ ‫بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی حزبی‪ .‬الیەنە ئۆپۆزیسیۆنەكان بەباشی‬ ‫دەزانن كە مانگێك پێش دەستپێكردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكان‬ ‫حكومەت هیچ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری ئەنجام نەدات تاوەكو بڵێن‬ ‫حكومەت كەموكوڕی هەیە و وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاریبهێنن‪،‬‬ ‫بەرپرسانی پارتیش لەالیەن خۆیانەوە ڕایدەگەیەنن كە چوار ساڵە‬ ‫ب��ەردەوام هەوڵی ئەنجامدانی پ��ڕۆژەی خزمەتگوزاری دراوە تەنانەت‬ ‫یەكجاریش ئۆپۆزیسیۆن باسی لێوە نەكرد‪ ،‬ئایا چوار ساڵیش پێش ئێستا‬ ‫خزمەتگوزارییەكان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بووە‪.‬‬ ‫وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی جەعفەر ئیبڕاهیم لە لێدوانێكیدا‬

‫پڕۆژەی گوندی كۆرییەكان و دامەزراندن و هەرزانكردنی بەنزین‬ ‫سێ ساڵە حكومەتی هەرێم پڕۆژەی گوندی كۆرییەكانی بۆ خێزانی‬ ‫هەژاران و كەمدەرامەتانی ڕاگەیاندووە و لەو ماوەیەشدا زۆرترین هەوڵدراوە‬ ‫بۆ ئەوەی بە زووترین كات بچێتە واری جێبەجێكردنەوە‪ ،‬ئەگەر بوترێت‬ ‫جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە لەو ماوەیەدا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە‪،‬‬ ‫زۆر هەڵەیە‪ ،‬چونكە تاوەكو مانگی هەشتیش حكومەت تەئیكد نەبوو‬ ‫لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لەو كاتەدا و ئەو پڕۆژەیەش پێش‬

‫ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵ‪:‬‬ ‫بۆیە ڕەخنە لە پارتی دەگرین‪ ،‬چونكە حكومەتی‬ ‫لەبەردەستە و لە توانایدایە كار و پڕۆژەی‬ ‫گرنگ جێبەجێبكات‬

‫چاودێرێكی سیاسی‪:‬‬ ‫ئەگەر ئەو كارانە بە مەبەستی بانگەشەی‬ ‫هەڵبژاردنیش بێت ئەوا هەر سوودی بۆ‬ ‫هاونیشتیمانیان هەیە‬

‫ئەوكاتی ڕاگەیەندرابوو‪ ،‬بۆیە ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن باسی لێوەدەكات تەنها‬ ‫چەواشەكارییە‪ ،‬جگە لەوەش یەكێك لە كارنامەكانی لیستی كوردستان بۆ‬ ‫خولی سێیەمی پەرلەمان هەرزانكردنی بەنزین و دامەزراندنی دەرچووانی‬ ‫زانكۆ و پەیمانگاكان بووە و لەسەرەتای پێكهێنانی كابینەی شەشەمەوە‬ ‫هەوڵی بۆ دراوە و لە كابینەی حەوتەم سەرجەمیان جێبەجێكران‪،‬‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن پێیوایە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی لیستی كوردستانی‬ ‫تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە‪ ،‬بەاڵم لە دروستكردنی ئەو تۆمەتەش‬ ‫سەركەوتوو نەبوو‪ ،‬چونكە خەڵك هۆشیارە و چاودێری كارەكانی‬ ‫حكومەت و پەرلەمان دەكات و دەزانن بە یەك چاو تروكان هیچ شتێك‬ ‫بەرەوپێش ناچێت‪ ،‬بەڵكو بەرە بەرە حكومەت هەوڵی خۆشگوزەرانی‬ ‫كۆمەڵگا دەدات‪.‬‬ ‫لەالیەن خۆیەوە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دووپاتیكردۆتەوە كە‬ ‫چەند ساڵێكە خەریكی پڕۆژەی گوندی كۆریین‪ ،‬چونكە ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫وتبووی ئ��ەوە بیرۆكەیەكی نوێیە و تەنها بۆ مەبەستی بانگەشەی‬ ‫هەڵبژاردنە‪ ،‬نەوزراد هادی ڕەتیكردۆتەوە و ئاماژەیداوە كە ئەو قسانە‬ ‫تۆمەتێكی بێ بنەمای الیەنەكانی ئۆپۆزیسیۆنە‪.‬‬ ‫سەبارەت بە هەرزانكردنی نرخی بەنزین ئاشتی هەورامی وەزیری‬ ‫سامانە سروشتیەكان ڕەتیكردۆتەوە كە هەرزانكردنی نرخی بەنزین‬ ‫پەیوەندی هەبێت بە هەڵبژاردنەوە ئەو وتویەتی «حكومەت هەرێم چەند‬ ‫ساڵێكە چاوەڕوانی تەواوبوونی پااڵوگە نەوتیەكانە و لە ئێستاشدا ئەو‬ ‫پااڵوگانە كەوتونەتە كار بۆیە نرخەكەی هەرزانبووە»‪.‬‬ ‫لە كۆی هەموو ئەو بابەتانە تاوەكو ئێستا یەكێتی بێدەنگە‪ ،‬چونكە لەو‬ ‫شوێنەی كە خۆیان تێیدا بااڵدەستن نەتوانراوە ئەو كارانەی تێدابكرێت‪،‬‬ ‫هەربۆیەش دەبینین بەرپرسانی حزبی و حكومی یەكێتی تاوەكو ئێستا‬ ‫ئامادەنین لەسەر ئەو بابەتە لێدوان بدەن‪.‬‬ ‫كەمال ڕەئوف‪ ،‬چاودێری سیاسی‪ ،‬پێیوایە ئەگەر لە دوای هەڵبژاردن‬ ‫ئەو كارانە بەردەوام و جێبەجێ نەكرێت ئەوا گومان الی هاونیشتیمانیان‬ ‫دروست دەبێت و ئایا بۆچی پێش هەڵبژاردنەكان ئەو هەموو كارە كراو‬ ‫دواتریش نەما‪.‬‬ ‫سەلیم كۆیی‪ ،‬ئاماژە بەوەدەكات كە نەدەبوو ئەو هەموو پڕۆژەیە‬ ‫كۆبكرێتەوە و مانگێك پێش هەڵبژاردن ڕابگەیەندرێت‪ ،‬چونكە‬ ‫لەبەرژەوەندی پارتیدایە‪.‬‬ ‫دەستكەوتەكانی پارتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە‬ ‫لە سایەی دەسەاڵتی پارتی‪ ،‬هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارێكەوە‬ ‫پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و چەندین دەستكەوتی گرنگیشی‬ ‫بەدەستهێناوە‪ ،‬ڕاستە پارتی دەستكەوتەكانی بەدەستهێناوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خۆ تەنها بۆ پارتیەكانی بەدەستنەهێناوە‪ ،‬بەڵكو بۆ هەموو خەڵكی‬ ‫كوردستانی بەدەستهێناوە‪ ،‬پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە پارتی سەرۆكی‬ ‫حكومەتی لەدەستە‪ ،‬ئەگەر خزمەتی خەڵك نەكات ئەی چی بكات‪ ،‬ئاخۆ‬ ‫گوناهی پارتی چیە خزمەتی خەڵك دەكات‪ ،‬الیەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫پێیانوایە تەنها پارتیەكان خاوەنی ئەو دەستكەوتەكانن و بەوەش‬ ‫تۆمەتباری دەكەن كە دەیەوێت دەستكەوتەكان بە مەبەستی بانگەشەی‬ ‫هەڵبژاردن بەكاربهێنێت‪.‬‬ ‫عیماد ئەحمەد‪ ،‬جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامی مەكتەبی‬ ‫سیاسیی یەكێتی‪ ،‬لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە كە پارتی و یەكێتی و ئەو‬ ‫حزبانەی تریش كە لە دەسەاڵتن خاوەنی دەستكەوتەكانن و ئەوەی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنیش باسی لێوەدەكات تەنها دروستكردنی تۆمەتە بۆ الیەنێكی‬ ‫دیاریكراوە‪.‬‬

‫سەفین دزەیی‪:‬‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن لە دوو ساڵی ڕابردوودا سەیری‬ ‫كارەكانی حكومەتی نەكردووە‪ ،‬تەنها مانگێك پێش‬ ‫هەڵبژاردن لە كارەكانی حكومەت بە ئاگا هاتۆتەوە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪187‬‬

‫ئومێد خۆشناو ژمارە ‪22‬‬

‫رۆژنامەنووس و سكرتێری یەكێتی الوان‪ ،‬پاڵێوراوە‬ ‫بۆ پارلەمانی كوردستان لەسەر لیستی ‪110‬ی پارتی‬ ‫دیموكراتی كوردستان‬ ‫پرس‬

‫یەكێتی الوانی دیموكراتی كوردستان رێكخراوێكی قازانج‬ ‫نەویستی خۆبەخشی الوانەیە كار لەسەر كێشەكانی الوان و‬ ‫پرانسیپەكانی مافی الوان و نەتەوەیی دەكات‪ ،‬وەكو پردێك‬ ‫كێشە و گرفتەكانی الوان دەگەینێتە ناوەندەكانی دەسەاڵت و‬ ‫پارلەمان‪ ،‬لەمڕوەوە داواكارییەكانی الوان كردۆتە ئەولەویەتی‪،‬‬ ‫كارەكانی یەكێتی الوان بە هۆی پەیوەندیە بەهێزەكانی لەگەڵ‬ ‫ئۆرگانە حكومی و حزبەكانی هەرێمی كوردستان زۆرترین‬ ‫داواكارییەكانی الوان بەدی هێناوە‪ ،‬چوونی سكرتێری یەكێتی‬ ‫الوان راستەوخۆ لە پۆستی سكرتێری الوانەوە بۆ پارلەمانی‬ ‫كوردستان چوونی نوێنەری سەرجەم الوانی كوردستانە هەر‬ ‫لە زاخۆوە تاوەكو خانەقین و نەهێشتنی فلتەر و راڵەیەكانی‬ ‫دیكەی نێوان الوان و دەسەاڵت و پارلەمانە‪ ،‬كە پێشتر یەكێتی‬ ‫الوان لە رێگەی دامەزراوە و الیەنەكانی دیكەوە داواكارییەكانی‬ ‫الوان دەگەیاندە ناوەندە بااڵیەكانی تر بە چوونی سكرتێری‬ ‫الوان هەموو ئەو فلتەر و رایەاڵنە الدەچن‪.‬‬ ‫یەكێتی الوان بەو باكگراوندە مێژووییە و ئەو پەیوەندییە‬ ‫بەهێزەی چ لە ئاستی ناوخۆ چ لە ئاستی نێو دەوڵەتی و جیهانی‬ ‫گواستنەوەی بەرنامە و دروشم و ئەولەویەتی رێكخراوەكەبۆ‬ ‫پارلەمان گەورەترین خزمەتە بە ئەزمونی هەرێمی كوردستان‪،‬‬ ‫لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا یەكێتی الوان بووە ئەندامی كارا‬ ‫لە رێكخراوی یەكێتی الوانی دیموكراتی جیهانی كە رێكخراوێكی‬ ‫جیهانییە لەو ماوەدا سكرتێری الوان بەشداری چەندین كۆنگرە‬ ‫و كۆنفراس و سمنیاری رێكخراوە جیهانییەكانی ك��ردووە‪،‬‬ ‫لەمڕوەوە دیداری چەندین سەرۆك كۆمار و سەرۆكی واڵتانی‬ ‫ك��ردووە ئەوانەش وای ك��ردووە رێكخراوەكە لە رێكخراوێكی‬ ‫لۆكاڵیەوە ببێتە رێكخراوێكی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی‬ ‫كوردستانی گەورەش یەكێتی الوانی دیموكراتی كوردستان ڕۆڵی‬ ‫سەرەكی و میوانداری زۆرێك لە كۆنفرانسە نەتەوەییەكانی هەر‬ ‫چوار پارچەی كوردستانی بینیوە‪ ،‬ئومێد خۆشناو سكرتێری‬ ‫یەكێتی الوان لە هەر دوو كۆنفراسی نەتەوەیی هەولێر و دۆمیز‬ ‫رۆڵی رێكخەری كۆنفرانسەكانی بینیوە لە دوایین كۆبونەوەی‬ ‫سەركردایەتی یەكێتی الوانی دیموكراتی كوردستان پاڵپشتیان‬ ‫بۆ سكرتێری یەكێتیەكەیان دەڕبڕی بۆ پارلەمانی كوردستان‬ ‫لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان‪.‬‬ ‫پرۆفایل‬ ‫ناو‪ :‬ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن‬ ‫موالید‪١٩٧٧/٦/١ :‬‬ ‫ئاستی خوێندن‪ /‬پەیمانگای تەكنیكی بەشی ڕاگەیاندن‬ ‫پیشە‪:‬سكرتێری یەكێتی الوانی دیموكراتی كوردستان‬ ‫‪١٧‬ساڵ لەبواری میدیا كاری كردوە لە كەناڵەكانی‬ ‫ڕادیۆی گواڵن‬ ‫ڕادیۆی پێشكەوتن الوان‬ ‫تەلەفزێونی كوردستان كە ناڵی مەركەزی‬ ‫دەزگای ناوەندی ڕادیوو تەلەفزێونی كوردستان‬ ‫كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس‬ ‫ئەو كارانەی لە میدیا كردووە‬

‫*دەنگ و باس‬ ‫*پێشكەشكردنی بەرنامەی سیاسی‬ ‫*پەیامنێر‬ ‫*دەستەی نوسەرانی هەواڵ‬ ‫بەشداری چەندین خولی پێگەیاندنی كردووە‬ ‫*خولی زمانی ڕاگەیاندن‬ ‫*خولی ڕاهێنانی میدیای‬ ‫*خولی خولی پێشكەشكردنی بەرنامە‬ ‫(ئینتەر ڤیوو)‬ ‫*خولی ڕۆشنبیری بەشداری سیاسی‬ ‫*خولی دیموكراسی و مافی مرۆڤ‬ ‫*خولی یاساكانی ڕۆژنامەنوسی‬ ‫*خولی كادیرانی حزبی‬ ‫*خولی ڕێكخراوەكانی مەدەنی‬ ‫*خولی زمانی جەستە‬ ‫*چ��ەن��دی��ن خ��ول��ی ج���ۆراو ج���ۆری ك��اری‬ ‫ڕێكخراوەی و بەشداری سیاسی و میدیای هتد‪...‬‬ ‫ئەندامی سێ كۆنگری یەكێتی الوانی دیموكراتی‬ ‫كوردستان‬ ‫كۆنگری ‪ ٥‬ساڵی ‪١٩٩٨‬‬ ‫كۆنگری ‪٦‬ساڵی ‪٢٠٠٤‬‬ ‫كۆنگری ‪ ٧‬ساڵی ‪٢٠٠٩‬‬ ‫ئەندامی كۆنگری ‪١٣‬پارتی دیموكراتی كوردستا ساڵی‬ ‫‪٢٠١١‬‬ ‫ئەندامی كۆنگری بەرنگاربوونەوەی تیرۆر‬ ‫ئەندامی كۆنگرەی بەیەكەوە ژیان و برایەتی‬ ‫ئەندامی كۆنگرەی الوانی ئەوروپا‬ ‫ئەندامی كۆنگرەی الوانی جیهانی‬ ‫ئەندام و بەشداربوو لە چەندین كۆنفراسی زانسی و پیشەی‬ ‫وەك‬ ‫كۆنفراسی زانستی چارەسەری كێشەكانی الوان‬ ‫كۆنفراسی پەرە پێدان وپێشكەوتن‬ ‫كۆنفراسی تەكنەلۆجیاو زانیاری‬ ‫كۆنفراسی میدیاو ئاشتی كۆمەاڵیەتی‬ ‫كۆنفراسی زانكۆو كاریگەری لەسەر كۆمەڵگا‬ ‫كۆنفراسی تەبای نێوان ئاینەكان‬ ‫كۆنفراسی نەتەوەی الوانی هەر چوار پارچەی كوردستان لە‬ ‫ئاماد و هەولێر و دۆمیز‬ ‫لەگەڵ چەندین كۆنفراسی سیاسی و میدیای و ڕێكخراوە‬ ‫مەدەنیەكان‬ ‫دووتوێژینەوەی زانستیی هەیە‬ ‫*توێژینەوەی ڕۆڵی الوان لە نێو پارتی دیموكراتی كوردستان‬ ‫*ڕۆڵی ڕاگەیاندنی الوان لەسەر هزری نەتەوەی‬ ‫كتێبێكی بەناوی (گەنج گۆمی سیاسەت دەشلەقێنی) لەساڵی‬ ‫‪ ٢٠١٢‬چاپ كردووە‬ ‫دووكتێبی تری ئامادەیە بۆ چاپ‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫‪7‬‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪187‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫پێكەوە بەرەو كوردستانێكی گەشتر بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی ژمارە (‪)110‬‬ ‫پەیامی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان‬ ‫هاوواڵتیانی خۆشەویستی كوردستان‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی سااڵنی رابردوودا و بە هاوپەیمانێتیی‬ ‫الیەنە دڵسۆزەكانی كوردستان و بە پشتیوانیی هاوواڵتیانی هەرێم‪ ،‬چەندین‬ ‫سەروەریی لە ب��واری سیاسی و حوكمڕانی و كۆمەاڵیەتی و كولتووریدا‬ ‫تۆمار كردووە و شێلگیرانە كاری بۆ هەرچی زیاتر چەسپاندن و پەرەپێدانی‬ ‫دەستكەوتەكان كردووە و تێكۆشاوە بۆ البردنی ئەو كۆسپ و تەگەرانەی‬ ‫هاتوونەتە رێی كاروانی گەشەكردنی كۆمەڵگا و دۆزی رەوای كورد‪ .‬بۆ‬ ‫ئایندەیش بەرنامەی نوێتری پێیە و لە خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا‬ ‫هەوڵ بۆ جێبەجێكردنی دەدات‪.‬‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان بەوپەڕی رێز و نەوازشەوە دەڕوانێتە ئەرك و‬ ‫ماندووبوونی هەموو ئەو كەسانەی مەینەتییان بۆ بەدیهێنانی ئازادی كێشاوە و‬ ‫لە دانانی بەردی بناغەی ئەمڕۆمان پشك و رۆڵیان هەبووە و بە تایبەتیش ئەو‬ ‫پێشمەرگە نەبەرد و رۆڵە بە ئەمەكانەی قوربانیی بێشوماریان داوە و گیانی‬ ‫خۆیان فیدا كردووە‪.‬‬ ‫ئێمە خەباتمان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان و مافەكانی خەڵك‬ ‫و بەدیهێنانی دیموكراسی و ئاشتەوایی ك��ردووە‪ ،‬ئێستا و داهاتووش هەر‬ ‫ئەوە رێبازی خەباتمان دەبێ و تا گەڕانەوەی هەموو ناوچە كوردستانییەكانی‬ ‫دەرەوەی هەرێم و چەسپاندنی سنووری راستەقینەی هەرێمی كوردستان لەسەر‬ ‫ئەو رێبازە دەمێنین‪.‬‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان رابردوویەكی تۆماركراوی پڕ شانازییە لە‬ ‫سەرمەشقی بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەیی و نیشتمانیدا‪ ،‬هاوكات شارەزاییەكی‬ ‫سەلمێنراوی حاشاهەڵنەگرە لە بەڕێوەبردنی واڵت و بونیاتنانی كوردستانێكی‬ ‫مۆدێرن و پێشكەوتوو‪.‬‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان بەرامبەر گەلی كوردستان لە هەرێمی كوردستانی‬ ‫عێراقدا سەربەرز و شەرەفمەندە كە درێغی نەكردووە لە جێبەجێكردنی ئەو‬ ‫پەیمانو بەڵێنانەی كە لە بانگەشەكانی هەڵبژاردندا بە خەڵكی داون‪.‬‬ ‫هاوكات بە دیدێكی واقیعیشەوە لەو كەموكورتییانە دەڕوانێ كە لە كۆی‬ ‫پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانێتی و پێشكەوتنی ئابووری و كۆمەاڵیەتیدا هەن و‬ ‫لە رێی چارەسەركردنی هۆكارە بابەتی و خودییەكانەوە‪ ،‬كاری بەردەوام دەكات‬ ‫بۆ نەهێشتنیان‪ .‬ئەمەیش لە پێناوی پێشكەشكردنی نموونەیەكی بەرچاو و‬ ‫زیندووی دیموكراسی و پێشكەوتن‪.‬‬ ‫لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە هۆی ئەم بەرنامەیەوە كۆششی‬ ‫بێوچان دەكات بۆ پێشكەوتنی توانا ئابوورییەكانی كوردستان تا ببێتە‬ ‫پاڵپشتێكی بەهێزی برەودان بە پرۆسەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە‬ ‫بنچینەییەكان و پتەوتركردنی ژێرخانی كوردستان و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانیی‬ ‫هاوواڵتیان و دابینكردنی پێویستییەكانی سستمی پێشكەوتووتری پەروەردە‬ ‫و تەندروستی و رەخساندنی هەلی كار بۆ هەمووان و سنووردانان بۆ رێژەی‬ ‫بێكاری بە ئاراستەی ئەوپەڕی كەمكردنەوەیدا لە رێی هاندانی پرۆژەكانی‬ ‫بەرهەمهێنانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكانەوە‬ ‫لەالیەن حكوومەتی هەرێم و كەرتی تایبەتەوە‪.‬‬ ‫لەم سۆنگەیەشەوە بە مافی خەڵكی كوردستانی دەزانێ كە داهاتی نەوت و‬ ‫گاز و سامانە ئابوورییەكانی هەرێم بگەڕێنەوە قەڵەمڕەوی هەرێمی كوردستان‪،‬‬ ‫ئەوەیش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی راستەقینەی سستمی فیدراڵی كە‬ ‫عێراقی نوێی لەسەر بونیات نراوە‪.‬‬ ‫لیستی پارتی لە خولی داهاتووی پەرلەماندا كار دەكات بۆ دابینكردنی مافە‬ ‫هاوتاكانی ئافرەتان و رەخساندنی كەشی كۆمەاڵیەتی و سیاسی و ئابووری بۆ‬ ‫گەشەكردنی تواناكانی الوان‪.‬‬ ‫لیستی پارتی شێلگیرانە رووبەڕووی گەندەڵی و قۆرخكاری و نادادپەروەری‬ ‫دەبێتەوە‪ .‬زەمانەتی ئەوە دەكات كە ئەو هەڤااڵنەی لە جومگە جۆراوجۆرەكانی‬ ‫ئیدارەی واڵتدا دەبنە كاربەدەست‪ ،‬راستگۆ و دڵسۆز و كراوە بن بە رووی‬ ‫داخوازییەكانی خەڵكدا و شەفافانە كار بكەن بۆ خزمەتكردنیان‪.‬‬ ‫لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێی ئەم بەرنامەیەوە كار دەكات بۆ‬ ‫هەرچی زیاتر چەسپاندنی كۆڵەگەكانی مەدەنییەت و ئاشتەوایی كۆمەاڵیەتی‬ ‫و پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایین و ئایینزاكانی كوردستان و پاراستنی ئەو‬ ‫سەقامگیری و ئارامییە كە باڵی بەسەر هەرێمدا كێشاوە‪.‬‬ ‫لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دژی تیرۆر و توندوتیژییە و‬ ‫هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانە لە عێراق و ناوچەكەدا و پشتیوانیی‬ ‫چارەسەركردنی دیموكراتی و ئاشتییانەی دۆزی رەوای كورد دەكات لە هەر‬ ‫چوار پارچەكەی كوردستاندا‪.‬‬ ‫لە پێناوی هەموو ئەوانەدا و لە ژێر دروشمی ( پێكەوە بەرەو كوردستانێكی‬ ‫گەشتر) لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كار دەكات بۆ بەدیهێنانی ئەم‬ ‫بەرنامە گشتگیرە‪:‬‬ ‫یەكەم‪ :‬لە بواری سیاسیدا‬

‫پارتی دیموكراتی كوردستان كە خەباتی ‪ 67‬ساڵی خۆی تەرخان كردووە‬ ‫بۆ بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان‪،‬‬ ‫پشكی گەورەی لە بەدیهێنان و پەرەپێدانی پرۆسەی سیاسی و گەشەكردنی‬ ‫دیموكراسی و دابینكردنی ئازادییەكان و كرانەوەی سیاسی و میدیاییدا هەیە‬ ‫كە كۆی هەموویان هەلومەرجی گونجاو و لەبار بۆ فراوانبوونی بازنەكانی‬ ‫دیموكراسی و بزاوتی كۆمەڵگای مەدەنی و رای گشتی زیندوو دەستەبەر‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫لە ماوەی سااڵنی رابردوودا‪ ،‬حكوومەتی هەرێم كە لە الیەن پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستان و هاوپەیمانەكانییەوە بەڕێوە براوە‪ ،‬زەمینەی یاسایی بۆ كاری‬ ‫حزبی و ساندیكایی و میدیایی فەراهەم كردووە و ئازادییەكانی بۆ هەموو‬ ‫جۆرە چاالكییەكی سیاسی و مەدەنی دەستەبەر كردووە و پاراستوونی و هەلی‬ ‫پەرەسەندنی بۆ رەخساندوون‪ .‬هەموو ئەمانە بزاوتی سیاسی و رای گشتییان‬ ‫چاالكتر و تابلۆی پێكەوەییان جوانتر و بازنەی دیموكراسییان فراوانتر كردووە‪.‬‬ ‫لەم ب��وارەدا دەكرێ ئاماژە بۆ ئەوە بكەین كە هەر ئێستا لە هەرێمی‬ ‫كوردستاندا ‪ 40‬حزبی سیاسی هەن‪ .‬ژمارەیەكی زۆر رێكخراوی كۆمەڵگای‬ ‫مەدەنی و سەندیكای پیشەیی و رۆشنبیری و چاالكی جۆراوجۆر هەن كە‬ ‫ژمارەیان لە (‪ )1130‬تێپەڕ دەكات‪.‬‬ ‫خەڵك ئازادن كە ئارەزوومەندانە بچنە ریزی حزب و رێكخراوەكانەوە و ئەم‬ ‫ئازادییەش بە یاسا فەراهەم و پارێزراوە‪.‬‬ ‫لەپاڵ ئەمانەشدا لە هەرێمی كوردستاندا‪ ،‬میدیایەكی چاالك هەیە كە ‪17‬‬ ‫كەناڵی ئاسمانی و ‪ 65‬كەناڵی تەلەفزیۆنیی لۆكاڵ و ‪ 72‬ئێزگەی رادیۆیی و‬ ‫‪ 444‬باڵوكراوە بە رۆژنامە و هەفتەنامە و گۆڤار و شێوەی دیكەی وەشاندن‬ ‫دەگرێتە خۆ و بەپێی یاساش باڵوكردنەوە سانسۆری لەسەر نییە و یاسای‬ ‫دەستكەوتنی زانیاری پەسەند كراوە‪.‬‬ ‫لەسەر ئاستی عێراقیش‪ ،‬سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ‬ ‫هاوپەیمانەكانی رۆڵی كاریگەری هەبووە لە دانانی ستوونەكانی عێراقی نوێ‬ ‫لەسەر بنەمای دیموكراسی و فیدراڵی و ئازادییەكان و فرەیی و سازانی نێوان‬ ‫پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكان و شەراكەت لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی‬ ‫عێراقدا‪ .‬هەموو ئەمانەیش وەكوو پرینسیپی بنەڕەتی لە دەستووری هەمیشەیی‬ ‫عێراقدا چەسپێنراون‪.‬‬ ‫چەردەیەك مافی بنەڕەتیی گەلی كوردستان هەن كە لە دەستووری عێراقدا‬ ‫دانیان پێدا نراوە و پێویستە هەوڵ و كۆششی زۆر بدرێن بۆ ئەوەی لە ملمالنێ‬ ‫سیاسییەكان تێپەڕێنرێن بەرەو جێبەجێكردنی راستەقینە و بەدیهێنانیان‪.‬‬ ‫گرنگترین ئەو مافانە بریتین لەوانەی كە پەیوەستن بە خاك و دەسەاڵت و‬ ‫بەشی هەرێمی كوردستانە لە سەروەت و سامانی عێراق‪.‬‬ ‫سەبارەت بە مافی گەلی كوردستان لە خاكدا‪ ،‬پەیوەندیدارە بە هەموو ئەو‬ ‫ناوچە كوردستانیانەی لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و دەبێ بەپێی‬ ‫ماددەی ‪140‬ـی دەستوور چارەسەری ریشەییان بۆ بكرێ و بگەڕێنرێنەوە سەر‬ ‫هەرێمی كوردستان و سنووری راستەقینەی هەرێم دیاری بكرێ‪.‬‬ ‫لەبارەی دابەشكردنی دەسەاڵتەكانەوە‪ ،‬فیدراڵی زامنی ئەو دابەشكردنەیە لە‬ ‫نێوانی حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمدا كە دەستوور سەلماندوویەتی‬ ‫عێراق دەوڵەتێكی كۆماریی فیدراڵییە‪.‬‬ ‫زمانی كوردی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا زمانی رەسمییە لە عێراقدا‪ .‬بەشی‬ ‫كاروباری هەرێمی كوردستان لە هەموو باڵیۆزخانەكانی عێراقدا هەیە‪.‬‬ ‫لە واڵتی سوید پڕۆژەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال هەنگاوی‬ ‫گەورەی بۆ پێشەوە ناوە و كاری جیدی دەكرێ بۆ ئەوەی لە واڵتانی دیكەیشدا‬ ‫ئەو تاوانانەی بەعس و حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق دەرهەق بە‬ ‫گەلی كوردستان كردوویانە‪ ،‬بە جینۆساید بناسێنرێن‪.‬‬ ‫وێڕای ئەمنییەت و ئارامی لە هەرێمی كوردستاندا‪ ،‬هەروەها سیاسەتی‬ ‫دروستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێی بەڕێوەبردنی پێشكەوتووانەی‬ ‫حكوومەتی هەرێمەوە لە بواری پەیوەندییەكاندا لەگەڵ حكوومەتەكانی ناوچەكە‬ ‫و جیهاندا‪ ،‬وەهای كردووە هەرێمی كوردستان ببێتە جێی متمانەی واڵتان و‬ ‫لە (‪ )14‬واڵتدا نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم كراونەتەوە و (‪ )27‬واڵتیش‬ ‫كونسوڵگەری و نووسینگەی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتیی خۆیان لە هەرێمدا‬ ‫كردووەتەوە و هانی كۆمپانیا و سەرمایەی واڵتەكانیان داوە بۆ سەرمایەگوزاری‬ ‫لە بوارە جیاجیاكاندا لە هەرێمی كوردستاندا‪.‬‬ ‫لە پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان نەتەوە و ئایین و ئایینزا جیاجیاكاندا‪،‬‬ ‫سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و رێكارە‬ ‫دروستەكانی حكوومەتی هەرێم هۆكاری ئەوەن كە هەرێمی كوردستان ببێتە‬ ‫النەیەكی ئارام بۆ هەموو هاوواڵتیانی عەرەب و كلدان سریان ئاشووری و‬ ‫توركمان كە لە ناوچە جیاجیاكانی عێراقەوە لە ترسی تیرۆر و پاكتاوكردنی‬ ‫رەگەزی و مەزهەبی و ئایینی هەڵدێن‪.‬‬ ‫لەسەر ئاستی نەتەوەیی‪ ،‬هەرێمی كوردستان نموونەی بەدیهاتووی خەونی‬

‫كوردە و هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستان چاویان لە سەركەوتنییەتی‪.‬‬ ‫سیاسەتی دروستی پارتی و سەرۆك بارزانی لە پرسی ستراتیژی نەتەوەییدا‬ ‫رۆڵی گرنگی گێڕاوە بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و هەنگاونان بەرەو‬ ‫چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا بە شێوەیەكی ئاشتی و لە رێی‬ ‫دایەلۆگەوە‪ .‬هەمان رۆڵیشی هەبووە لە یەكخستنی ریزەكانی كورد لە رۆژئاوای‬ ‫كوردستان و بەدیهاتنی رێككەوتنی هەولێر لە نێوانی هەموو الیەنەكانی رۆژئاوا‬ ‫كە بەردی بناغەی سەركەوتنی خەباتی بێوچانیانە بە ئاراستەی سوودوەرگرتن‬ ‫لەو دەرفەتانەی گۆڕانكارییەكانی سووریا دەیهێننە پێشەوە بۆ ئازادی و‬ ‫بەرقەراربوونی مافەكانی كورد‪ .‬هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسی‬ ‫و ئەگەرە نەرێنییانەی كە گۆڕانكارییەكان دەرهەق بە كورد دروستی دەكەن‪.‬‬ ‫لەم چوارچێوەیەشدا كۆمەككردنی سیاسی و ئابووری و لۆجیستی هەرێمی‬ ‫كوردستان و كردنەوەی سنوور بە ڕووی برایانی رۆژئاوامان كە لە ترسی شەڕ‬ ‫و كوشتار و هەڕەشەی جۆراوجۆری نەبوونی و برسێتی واڵتی خۆیان جێ‬ ‫هێشتووە و روویان كردووەتە هەرێم‪ .‬هەر ئێستا (‪ 200‬هەزار) ئاوارەبووی رۆژئاوا‬ ‫لە كەمپی جیاجیادا جێگیر كراون و جگە لە كۆششە گەورەكانی حكوومەتی‬ ‫هەرێم كە خۆراك و پۆشاك و پێخەف و خزمەتگوزارییە بنچینەییەكانیان‬ ‫بۆ دابین دەكات‪ ،‬هەروەها هاوواڵتیانیش دڵسۆزانە و بە شێوەیەكی فراوانی‬ ‫چاوەڕوانكراو هاوكاری و كۆمەكیان دەكەن‪.‬‬ ‫ئەم دەستكەوتە سیاسییانە لە ئاستی خەون و ئایندەبینیی پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستاندا‪ ،‬مشتێكن لە خەرواری بەرنامەی ستراتیژی پارتیدا و بۆ چوار‬ ‫ساڵی داهاتووش لە بەرنامەیدایە كە جگە لە پەرەپێدانی ئەو دەستكەوتانەی‬ ‫سەرەوە‪ ،‬هەروەها كار بكات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەی خوارەوە‪:‬‬ ‫‪ -1‬پەسەندكردنی دەستووری هەرێم لەسەر بنەمای كۆدەنگیی نیشتمانی و‬ ‫رێكارە یاساییە ئسوڵییەكان و لەبەر رۆشنایی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك‬ ‫بارزانی لەو نامەیەدا كە لەگەڵ تێبینیی هەموو الیەنە سیاسییەكان لەسەر‬ ‫پڕۆژەی دەستوور‪ ،‬لە ‪2013/6/12‬دا ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫‪ -2‬جێگیركردنی وادەی هەڵبژاردنەكان (پەرلەمان‪ ،‬سەرۆكی هەرێم‪،‬‬ ‫ئەنجوومەنی پارێزگاكان) لە رۆژ و مانگی دیاریكراوی هەر چوارساڵ جارێكدا‪.‬‬ ‫‪ -3‬پەسەند كردنی یاسای دەستەی بااڵی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە‬ ‫هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی ئەم دەستە سەربەخۆیە‪.‬‬ ‫‪ -4‬هەمواركردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بەو ج��ۆرە كە لەگەڵ‬ ‫پەرەسەندنی كاركردنی پەرلەماندا بگونجێ‪.‬‬ ‫‪ -5‬پەسەندكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی‪.‬‬ ‫‪ -6‬پەسەندكردنی یاسای رێزلێنان لە پێشمەرگە تا ببێتە هەنگاوێكی دیكە‬ ‫لە پاڵ یاسای بەرپرسیارنەبوونی بەشداربووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی‬ ‫كوردستان لە رووی سزایی و شارستانییەوە‪.‬‬ ‫‪ -7‬فراوانتركردنی بازنەی ئازادییەكان لە كاری سیاسی و رێكخراوەیی و‬ ‫مەدەنی و ساندیكاییبە ئاراستەی هەرچی زیاتر فرەیی و چاالكتركردنی رای‬ ‫گشتی لە بەشداری و بڕیاری سیاسیدا‪ .‬ئەمەیش هەمواركردنی یاسای حزب و‬ ‫كۆمەڵەكان و دابینكردنی بودجەی سەلمێنراو بە یاسا‪ ،‬دەخوازێ‪.‬‬ ‫‪ -8‬پاراستن و گەشەپێدانی ئازادیی ڕادەربڕین و كاری میدیایی لە هەرێمی‬ ‫كوردستاندا لە ڕێی گرێدانی چەمكی ئ��ازادی بە چەمكی بەرپرسیارێتیی‬ ‫كۆمەاڵیەتییەوە‪.‬‬ ‫‪ -9‬كاركردن بۆ جێبەجێكردنی م��اددەی ‪140‬ـ��ی دەستووری عێراق بە‬ ‫ئاراستەی رێگەگرتن لە دەستی دەستی پێكردنی ئەم ماددەیە و دواخستنی‬ ‫پرۆسەی گەڕانەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ سەر هەرێمی‬ ‫كوردستان‪.‬‬ ‫‪ -10‬پاراستنی ئەو دەستكەوتە دەستوورییانەی گەلی كوردستان لە عێراقدا‬ ‫بەدەستی هێناون و كاركردن بۆ جێبەجێكردنی هەموو ئەو پرسە یاساییانەی لە‬ ‫نێوانی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵدا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە‪.‬‬ ‫‪ -11‬كاركردنی بەردەوام بۆ سەركەوتنی ئامانج و بەرنامەكانی كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی و گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەی كورد لە هەر چوار پارچەكەی‬ ‫كوردستان لەسەر بنەمای گوتاری ئاشتیخوازانەی كورد‪.‬‬ ‫‪ -12‬پەرەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندییە دەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان‬ ‫لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەوە‪ ،‬لەسەر بنەمای دۆستایەتی و‬ ‫رێزگرتن لە سەروەریی یەكتر و دابینكردن و پاراستی بەرژەوەندیی هاوبەش‪.‬‬ ‫‪ -13‬برەودان بەو هەڵمەتانەی لە واڵتان دەكرێن بۆ ناساندنی تاوانەكانی‬ ‫ئەنفال و كیمیاباران و راگواستن كە لەالیەن حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی‬ ‫عێراقەوە دەرهەقی گەلی كوردستان ك��راون‪ ،‬وەكوو تاوانی جینۆساید و‬ ‫زیانلێكەوتووانی ئەو تاوانانەیش لەالیەن حكوومەتی عێراق و ئەو كۆمپانیانەوە‬ ‫قەرەبوو بكرێنەوە كە چەكی كیمیایی و كۆمەڵكوژیان بە عێراق فرۆشتووە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪187‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫‪9‬‬

‫راگەیاندنكار هێڤی هیوا باس لە ئەزموونی ژیانی تایبەتی خۆی لە نێو‬ ‫بواری راگەیاندن دەكات و دەڵێ «دەركەوتنی من بە پەیامنێر زیاتر ئاسوودەم‬ ‫دەك��ات‪ ،‬كاتێك لە نزیكەوە ئاگاداری گرفت و ئاریشە و داخوازییەكانی‬ ‫هاوواڵتیان دەبم» دەربارەی پەیامنێرانی ئافرەتیش رای وایە كە بەشێك لە‬ ‫كچان‪ ،‬تەنیا مەرامیان خۆدەرخستنە‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬نەشیمل یاسین‪ ،‬سلێمانی‬

‫هێڤی هیوا‪ ،‬راگەیاندنكار‪:‬‬

‫بەشێك لەكچان تەنها مەرامیان خۆدەرخستنە لەڕاگەیاندن‬ ‫پ‪ :‬وەك پرسیارێكی تەقلیدی و سەرەتایی دەمانەوێ‬ ‫بزانین چۆن بوو روت لە بواری راگەیاندن كرد؟‬ ‫و‪ :‬ئارەزوویەكی زۆرم بۆ كاری ڕاگەیاندن هەبوو‪ ،‬هەربۆیە‬ ‫پەلكێشی ڕاگەیاندن بووم وتوانیم بەتوانست و خۆڕسكی خۆم‬ ‫بەردەوام بم‪.‬‬ ‫پ‪ :‬یەكەم كارت لەكام دەزگای ڕاگەیاندن بوو؟‬ ‫و‪ :‬سەرەتای كاركردنم بەر لە هەشت ساأل بوو‪ ،‬لەكەناڵی‬ ‫كوردستان تیڤی وەك پەیامنێر لەسەرجەم بوارەكانداو‬ ‫پێشكەشكاری دەست بەكار بووم‪ .‬ئێستاش هەر لەم كەناڵەم‪،‬‬ ‫وێرای كاری پەیامنێری‪ ،‬بەرنامەیەكیش بە ناوی «كەڤاڵ»‬ ‫پێشكەش دەكەم‪.‬‬ ‫پ‪ :‬زۆربەی كچەكان كە دێنە بواری راگەیاندن حەزیان بە‬ ‫تیڤی و لەوێش حەز بە بێژەری و پێشكەشكاری دەكەن‪ ،‬چۆن‬ ‫بوو تۆ پەیامنێریت هەڵبژارد كە كارێكی مەیدانییە؟‬ ‫و‪ :‬راستە بەشێك لەكچان تەنها مەرامیان خۆدەرخستنە‬ ‫لەڕاگەیاندن‪ ،‬بەاڵم من هەدەفم كارو خزمەت گەیاندنە بەبینەرانم‬ ‫نەك خۆعەرز كردن‪.‬‬ ‫دەركەوتنی من بەپەیامنێری زیاتر ئاسودەم ئەكات‪ ،‬كاتێك كە‬ ‫لەنزیكەوە ئاگاداری گرفت و ئاریشە و داخوازییەكانی هاواڵتیان‬ ‫دەبم و ڕوماڵی دەكەم‪.‬‬

‫پ‪ :‬س��ەرەڕای زۆری ژم��ارەی ئافرەت ل��ەب��وارەك��ەدا‪ ،‬كەچی‬ ‫بەرپرسی یەكەم و زۆرب��ەی بەشەكان لە رۆژن��ام��ەو رادی��ۆو‬ ‫تیڤییەكان هەر پیاون و كەمتر ئافرەت گەیشتۆتە ئەو پلە و‬ ‫پۆستانە‪ ،‬هۆكاری ئەوە چییە‬ ‫و‪ :‬بەڕاستی بێ متمانەیی و بڕوا نەبوون بەخودی خۆی الی‬ ‫بەشێك لە ئافرەتان پەكیان ئەخات لە هەر ویستێك كە بیەوێت‬ ‫ئەو پۆست و پلەیەی كە ئامانجێی‪.‬‬

‫پ‪ :‬ژیانی هاوسەریت بە ڕێكەوت بوو یان خۆشەویستی؟‬ ‫هەروەها پیشەی هاوسەرت چییە و تا چ ڕادەیەك هاوكاریت‬ ‫دەكات؟‬ ‫و‪ :‬سەرەتا ئێمە هاوڕێ بوین‪ ،‬پاشان خۆشەویستی و ئینجا‬ ‫هاوسەرگیری بوو‪.‬‬ ‫هاوسەرم مامۆستایە و ئێمە عاشقی یەكین‪ ،‬هاوسۆز و هاوخەم‬ ‫و پاڵپشتی یەكین‪.‬‬

‫پ‪ :‬زۆر باس لەوە دەكرێ كە رۆژنامەنووسانی كچ لەالیەن‬ ‫هاوپیشەكانیانەوە یان لەالیەن بەرپرسانەوە كە دیمانەیان‬ ‫دەك��رێ داوای پەیوەندی خۆشەویستیان لێدەكرێ‪ ،‬ئایا تۆ‬ ‫لەژیانی رۆژنامەنووسیت خۆتدا تووشی وەها حاڵەتێك بووی؟‬ ‫و‪ :‬سوپاس بۆ خوا توشی ئەو حاڵەتە نەبوم‪ .‬ڕۆژنامەنووس‬ ‫لەسەرخۆیەتی ئەگەر بیەوێت پیشەكەی ئیستیغالل بكرێت و‬ ‫كەسابەتی پێوە بكات‪ ،‬ڕێگە خۆشكەر بێت بۆ ئەو بەرپرسەی‬ ‫قەپی لێبگرێت‪.‬‬

‫پ‪ :‬لەگەڵ ئامادەكردنی خواردن بەینت چۆنە و حەز بە چ‬ ‫خواردنێك دەكەی؟‬ ‫و‪ :‬وردە وردە ئەتوانم خ��واردن دروس��ت بكەم‪ ،‬حەزیشم‬ ‫بەهەموو خواردنێكە بەس ماش نەبێت‪.‬‬

‫پ‪ :‬ت��ۆوەك پەیامنێرو وەك پێشكەشكاریش كار دەكەیت‪،‬‬ ‫ئەمە كارێكی قورس نییە بۆت؟‬ ‫و‪ :‬بۆ من قورسە‪ ،‬چونكە ڕێگەیەكی زۆر دەبڕم تادەگەمە‬ ‫ستۆدیۆی بەرنامەكەم لە هەولێری پایتەختی خۆشەویست‪،‬‬ ‫چونكە لەسلێمانی تەنها نوسینگەیەكین و ستۆدیۆی گەورەمان‬ ‫پ‪ :‬ئ��ەوەی تێبینی دەك��رێ زۆرێ��ك لە بەرپرسە سیاسی و نییە‪ ،‬بەمەش زۆرجار ئاڵۆزی دەرونیم و هیالكی بۆ ڕوخسارم‬ ‫ئیدارییەكان باشتر وەاڵمی رۆژنامەنووسی كچ دەدەنەوەو ئاسانتر دروست دەبێ‪.‬‬ ‫مل دەدەن بۆ دیمانە و لێدوان‪ ،‬تۆ ئەمە چۆن لێكدەدەیتەوە؟‬ ‫و‪ :‬نا‪ ،‬وانییە كە‌ جیاكاری لەنێوان ڕۆژنامەنووس بۆ هەبێت‪،‬‬ ‫ئەوەش ڕەنگە پەیوەندی بە ئەتەكێت و ڕۆشنبیری و زیرەكی‬ ‫ڕۆژنامەنوسەوە هەبێت‪.‬‬

‫بێ متمانەیی و بڕوا نەبوون‬

‫پ‪ :‬ئایا پێتوایە ئێستا ژمارە و نەوعییەتی رۆژنامەنووسی‬ ‫ئ��اف��رەت ل��ەب��واری راگەیاندنی ك��وردی لەئاستی پێویست و‬ ‫گونجاودایە؟‬ ‫و‪ :‬بێگومان‪ ،‬لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەكیتر و لە كۆمەڵگایەك‬ ‫بۆ كۆمەڵگایەكی تر گۆڕانكاری ئەبێت‪ ،‬بەاڵم هۆشیاری پەیوەندی‬ ‫بە عەقڵیەت و بیرو باوەڕی تاكەوە هەیە‪ .‬ئاستی بەشداری‬ ‫ئافرەت لە ڕاگەیاندن‪ ،‬باش ئەبینم‪.‬‬

‫بەخودی خۆی الی بەشێك لە‬ ‫ئافرەتان پەكیان ئەخات لە‬ ‫هەر ویستێك كە بیەوێت‬

‫پ‪ :‬دەڵێن وەرزش دەكەیت و بایەخ بە جوانی و رێكی لەش‬ ‫و الرت دەدەی‪ ،‬هۆی ئەمە چییە؟‬ ‫و‪ :‬بێشك وەرزش بەشێكە لەژیانی من‪ ،‬ڕۆژانە كاتژمێرو نیوێك‬ ‫كاتی خۆم بۆ وەرزش تەرخان دەكەم‪ .‬من خۆپەرست نیم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خۆم زۆر خۆشدەوێت و گرنگی بە خواردن و تەندروستیم دەدەم‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لەكاتی كاری ڕۆژنامەوانی توشی هیچ ڕوداوێكی خۆش‬ ‫یان ناخۆشبویت كە لەیادت نەچێت؟‬ ‫و‪ :‬كەس لە روداوی خۆش و ناخۆش بێبەری نابێت‪ ،‬بەاڵم من‬ ‫هەر كاتێك ئیشێكی خۆم لە تیڤی ئەبینمەوە زۆر دڵخۆش ئەبم‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪187‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫ئێرانییەكان هاوینان بۆ كوێ گەشت دەكەن؟‬ ‫‪ 70‬ملیۆن گەشت لە ساڵێكدا‬

‫کاوه امیدوار ‪ -‬و‪ :‬رۆئیا ئیبراهیمی‬

‫ناوەندی ئاماری ئێران‪ ،‬ژم��ارەی گەشتە ناوخۆییەكانی زیاتر لە نیوەی گەشتە ناوخۆییەكان لە هاوینی ساڵی پێشوو بە هۆكارەكانی وەك فڕۆكە‪ ،‬شەمەندەفەر‪ ،‬پاس زۆر كەم بێت‪.‬‬ ‫باڵوكردەوەو دەردەخ��ات كە لە وەرزی هاوینی ساڵی ‪ 2012‬بۆ چاوپێكەوتنی كەس و كار و ه��اوڕێ و دۆستان بووە‪ ،‬خەرجی دەشتە ناوخۆییەكان لە هاوینی ساڵی پێشوو‪4 ،‬‬ ‫زیاتر لە ‪ 70‬ملیۆن گەشت ئەنجام دراوە‪ ،‬كە لە ‪ ،% 60‬واتە هەروەها زیاتر لە ‪ %20‬بۆ پشوو و گەشتگوزار ڕۆیشتوون هەزار و ‪ 590‬ملیارد تمەن بووە‪ ،‬كە خەرجی هاتن و ڕۆیشتن‪،‬‬ ‫زیاتر لە ‪ 43‬ملیون گەشت‪ ،‬كەهاوكات بووە لەگەڵ مانەوەی و‪%15 ،‬یش بۆ زیارەتی مەزارگەكان رۆیشتوون‪ ،‬گەشتەكانی گەشتوگوزار‪ ،‬مانەوە‪ ،‬خ��ۆراك‪( ،‬بایباڵدان) سەرگەرمی و‬ ‫شەوانەو‪ ،‬نزیكەی ‪ 28‬ملیۆن گەشتیش بەبێ مانەوەی شەوانە دیكەش هەر هەمووی بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی‪ ،‬فێر وەرزش‪ ،‬دەواو دەرمان‪ ،‬كڕینی دیاری و كڕینی كەل و پەلی‬ ‫پێویستی ژیان بووە‪.‬‬ ‫بوون‪ ،‬كڕین و ئیش و كار بووە‪.‬‬ ‫ئەنجام دراوە‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتەكەی ناوەندی ئاماری ئێران دەركەوتووە كە لەو ئامارەدا كە باڵو بووەتەوە دەركەوتووە كە گەشتیارە لە ئاستی خەرجییەكانی گەشتەكانی دەرەوەی واڵت لە‬ ‫هاوینی ‪ 2012‬كەمێك زیاتر لە ‪ 601‬ملیارد تمەن بووە‪ ،‬كە زیاتر‬ ‫لەكۆی ‪ 21‬ملیۆن و ‪ 749‬خێزانی ئێرانی‪ ،‬لە هاوینی ساڵی ناوخۆییەكان زیاتر لە ماڵی خزم و هاورێكانیان مانەتەوە‬ ‫لە هاوینی ساڵی پێشوو ‪ %76‬گەشتیارەكان لەماڵی خزم و لە ‪ 13‬ملیۆن تمەن خەرجی ڤیزا و باجی چوون و هەروەها‬ ‫راب��ردوودا نزیكەی ‪ %57‬واتە ‪ 12‬ملیۆن ‪ 853‬هەزار خێزان‬ ‫گەشتیان كردووە و زیاتریش لە ‪ 9‬ملیۆن خێزان‪ ،‬واتە ‪ %43‬هاورێكانیان مانەتەوە و تەنها ‪%5‬ی گەشتیارەكان لە هوتێل و ‪ 260‬ملیارد تمەن خەرجی شوێنی گەشتیاری گەشتیاران‬ ‫میوانخانەكان مانەتەوە‪ .‬هەروەها لە ‪%11‬ی گەشتیاران ڤێالیان بووە‪ .‬خەرجی هاتووچۆی گەشتی دەرەوەی واڵتیش زیاتر لە‬ ‫خێزانەكان لە هاویندا گەشتیان نەكردووە ‪.‬‬ ‫ئەم ئامارە بەراورد لەگەڵ هاوینی ‪ 2011‬جیاوازی زۆری هەیە‪ ،‬بە كرێ گرتووە بۆ مانەوە و لە ‪%6‬یش لە شوقەكانی خۆیان ‪111‬ملیارد تمەن بووە‪.‬‬ ‫یەكێك لە خەرجییەكانی گەشتیارانی ئێرانی‪ ،‬بەدڵنیایەوە‬ ‫ژمارەی گەشتە ناوخۆییەكان لە هاوین ساڵی ‪ 2012‬بەراورد ماونەتەوە ‪.‬‬ ‫كڕینی دیارییەو بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە‪ ،‬لە هاوینی ساڵی پێشوو‬ ‫لەگەڵ هاوینی ساڵی ‪ ،2011‬نزیكەی ‪ 20‬ملیۆن زیاترە‪ .‬چونكە‬ ‫ئێرانییەكان هاوین بۆ كوێ دەڕۆن و چەندێك پارە خەرج ئێرانییەكان لە گەشتە ناوخۆییە زیاتر لە هەزار ملیارد تمەن‬ ‫لە هاوینی ساڵی ‪ 2011‬تەنیا ‪ 50‬ملیۆن گەشت ئەنجام درابوو‪.‬‬ ‫دیاری و شتانێكی دیكەیان كڕیوە‪.‬‬ ‫هۆكاری بەرزبونەوەی كتوپڕی گەشتەكانی ساڵی رابردوو دەكەن؟‬ ‫بەراورد لەگەڵ هاوینی ساڵی ‪ 2011‬هێشتا دیار نییە و كەس بەراوردكاریی ئامارەكان دەریدەخات كە شارەكانی مەشهەد‪ ،‬هەر بەگوێرەی راپۆرتەكەی ناوەندی ئاماری ئێران‪ ،‬لە‬ ‫تاران‪ ،‬قوم‪ ،‬ڕەشت‪ ،‬ئیسفەهان و شیراز لەریزبەندی شوێنی هاوینی ساڵی پێشوو خەرجییەكانی هاتۆچووی ئێرانیەكان‬ ‫هۆكاری ئەمە نازانێت‪ .‬بەاڵم‬ ‫گەمارۆكانی ئەوروپا كەساڵی رابردوو دەستی پێكرد‪ ،‬لەوانەیە مەبەستداری گەشتیارە ئێرانییەكاندا بوونە‪ ،‬بەاڵم زۆربەی لەگەشتی ناوخۆ‪ ،‬هەزار ملیارد تمەن بووە‪ ،‬كە نزیكەی نیوەی‬ ‫بەهۆی رێگری لە گەشتەكانی دەرەوە كە راوەستێنران‪ ،‬گەشتەكانی شاری ڕەشت و قوم بێ مانەوەی شەوانە بووەو خەرجییەكان بۆ كڕینی دیاری و شتانێكی دیكە بووە‪ .‬هەروەها‬ ‫لەكۆی ‪ 480‬هەزار ئێرانی كە هاوینی ساڵی پێشوو بۆ دەرەوەی‬ ‫هەندێك لەو كەسانەی كە ئەیانویست گەشتی دەرەوەی واڵت تەنیا گەشتێكی یەكرۆژ بووە‪.‬‬ ‫بكەن‪ ،‬وەك جێگرەوەیەك لە جیاتی گەشتی دەرەوە لە ناوخۆ زۆرینەی گەشتیارەكان بە ئۆتۆمبێلەكانی خۆیان گەشتیان وەاڵت گەشتیان كردووە‪ 115 ،‬ملیارد تمەن خەرجی كڕینی‬ ‫گەشتیان كردووە‪ ،‬بەاڵم تەنیا ئەم مەبەستە ناتوانێت هۆكاری كردووەو لە ‪ 70‬ملیۆن گەشتی هاوینە‪ ،‬تەنها ‪ 17‬ملیۆن گەشتی دیاری و شتانێكی دیكە بووە‪.‬‬ ‫لە راپۆرتەكەی ناوەندی ئاماری ئێران‪ ،‬باسی ئامانجی‬ ‫ئەنجام دراو ئۆتۆمبێلی خۆیان پێنەبووە ‪.‬‬ ‫خێرای زیادبوونی گەشتە ناوخۆییەكان بێت‪.‬‬ ‫هەروەها لەو ئامارەدا دەركەوتووە كە لە هاوینی ساڵی لە هاوینی ساڵی پێشوو ‪ 640‬هەزار كەس بە فڕۆكەو ‪ 9‬ملیۆن گەشتیاران نەكراوە كە بۆ چی مەبەستێك گەشتی دەرەوەی‬ ‫‪ 483 ،2012‬هەزار كەس گەشتی دەرەوەی واڵتیان كردووە‪ ،‬كەس بە پاس‪ ،‬سێ ملیۆن كەس بە مینی پاس‪ ،‬یەك ملیون و واڵت دەكەن‪ .‬بەاڵم‬ ‫راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئیماراتی یەكگرتووی‬ ‫ئەگەر سەیری ئاماری ساڵی پێشتریش بكەین‪ ،‬دەردەكەوێت ‪ 200‬هەزار كەس بە شەمەندەفەر گەشتیان كردووە‪.‬‬ ‫كە هاوینی ساڵی ‪ 495 ،2011‬هەزار كەس گەشتی دەرەوەی سنوورداریی لە هۆكارەكانی گواستنەوەو گەیاندنی گشتی‪ ،‬بۆ عەربی و واڵتی توركیا لە گرنگترینی ئەو شوێنانە بوونە كە‬ ‫كردووە‪ .‬كەواتە لە ساڵی ‪ 12 ،2012‬هەزار كەس كەمتر لە كەل و پەلەكانی گەشتیاران‪ ،‬بووەتە هۆی ئەوەی كە زۆرترین گەشتیارە ئێرانییەكان رووی تێدەكەن‪.‬‬ ‫ئێرانییەكان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بكەن و گەشتكردن سەرچاوە‪BCC :‬‬ ‫ساڵی ‪ 2011‬گەشتی دەرەوەی واڵتیان كردووە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪187‬‬

‫‪2013/9/17‬‬

‫‪11‬‬

‫کەسێکی زۆر دڵساف و خۆشباوەڕم‬ ‫ماوەی چوار ساڵە هاتۆتە دنیاری هونەر‪ ،‬لە تیپی باوەجی كۆیە و تیپی‬ ‫سێوە كار دەكات‪ .‬یەكەم گۆرانی وتنەوەی گۆرانی « لە سیلەی قەبران «‬ ‫بووە‪ .‬ناوی تەواوی (چرپە نەبەز)ە‪ ،‬ساڵی ‪ 1992‬لە شاری كۆیە لە دایك‬ ‫بووە‪ ،‬قوتابییە لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان لەبەشی میوزیك‪ ،‬ئێستا لە‬ ‫قۆناغی چوارەمە‪ .‬تازە بۆتە گۆرانی بێژ و هاتۆتە ناو دنیای هونەر‪ .‬لەم‬ ‫دیمانەیەدا باس لە ژیانی شەخسی و هونەری خۆی دەكات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەحمەد تاریق‬

‫گۆرانیبێژی الو‪ ،‬چرپە نەبەز‪:‬‬

‫تەنیا یەك مەرجی هەیە بۆ شوو كردن‬ ‫پرس‪ :‬ئەگەر بكرێت كەمێك باسی منداڵی خۆتمان بۆ بكەیت‪،‬‬ ‫بزانین منداڵێكی چۆن بوویت؟‬ ‫چرپە‪ :‬ئەوەی راستی بێت منداڵێكی زۆر فەقیر بووم و قەت‬ ‫شەڕم نەكردووە و شەڕاوی نەبوومە‪ ،‬بەڵكو زۆریش سادە بوومە‪ ،‬بە‬ ‫تەماحیش نەبووم‪ ،‬هەتا دایكم شتی بۆ نەكریبام داوای شتم نەدەكرد‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬سەبارەت بە بەرهەمە هونەرییەكانت‪ ،‬نوێترین كاری‬ ‫تازەت چییە؟‬ ‫چرپە‪ :‬لە ئێستادا خەریكی كارێكی تازەم بەسەر شاری كۆیە‪،‬‬ ‫لە تێكستی كاك رابەر سەید ئیبراهیم و میوزیكەكەشی لەالیەن‬ ‫(مامۆستا سەرتیب و مامۆستا ئاالن) ەوە ئامادە كراوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەی بڕیارت ن��ەداوە گۆرانییەك بۆ ئەو كەسە بڵێی كە‬ ‫خۆشت دەوێت؟‬ ‫چرپە‪ :‬بەڵێ لە بەرنامەمدا هەیە كە گۆرانییەكی تایبەت تۆمار بكەم‬ ‫بۆ خۆشەویسترین كەسم‪ ،‬ئەویش باوكمە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بۆچی تائێستا گۆرانی هەڵپەركێیت تۆمار نەكردووە؟‬ ‫چرپە‪ :‬گۆرانی هەڵپەركێ خۆشە‪ ،‬بەاڵم خۆم زیاتر حەزم لە‬ ‫گۆرانی خاوە‪ ،‬لەوانەشە رۆژێك بێت گۆرانییەكی هەڵپەڕكێ تۆمار‬ ‫بكەم‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬سەرەتای دەستپێكردنت بە ك��اری هونەری‪ ،‬ئایا كەس‬ ‫نەبۆتە بەربەست لەبەردەم كارەكەت؟‬ ‫چرپە‪ :‬نەخێر‪ ،‬یەكەمجار كە رۆیشتم بۆ پەیمانگا بە خواستی باوكم‬ ‫بوو‪ ،‬چونكە ئەو زۆری پێخۆش بوو ببم بە گۆرانیبێژ‪ ،‬هەموو كات‬ ‫هاندەرم بووەو قەت رێگری لێنەكردووم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬حەزبە دەنگی كێ دەكەیت‪ ،‬یاخود حەز دەكەیت دووێت‬ ‫لەگەڵ كام گۆرانیبێژ بكەیت؟‬ ‫چرپە‪ :‬خۆم زۆر حەز بەدەنگی هونەرمەند كیژان خەیات دەكەم‪،‬‬ ‫بەاڵم حەز دەكەم رۆژێك دووێت لەگەڵ هونەرمەند ئەیوب عەلی‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫بكەم‪ ،‬چونكە كارەكانی زۆرجوانە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هێشتا شووت نەكردووە‪ ،‬مەرجی تۆ چی دەبێت بۆ ئەو‬ ‫كەسەی ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێك دێنیت؟‬ ‫چرپە‪ :‬یەك مەرجم هەیە‪ ،‬ئەویش نەبێتە رێگر لەبەردەم كارە‬ ‫هونەرییەكانم‪ ،‬چونكە ئەوە خەونی باوكم بوو‪ ،‬كە ب��ەردەوام بم‬ ‫لەكاری هونەری‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬چرپە خۆشەویستی خۆی دۆزی��وەت��ەوە بۆ ئ��ەوەی ژیانی‬ ‫هاوسەری لەگەڵ پێك بێنێت؟‬ ‫چرپە‪ :‬نەخێر‪ ،‬هیچ كەسێك نییە لە ژیانم‪.‬‬

‫پرس‪ :‬ئەی خۆت حەزت دەكرد ببیت بە چی؟‬ ‫چرپە‪ :‬من حەزم دەكرد پەیمانگا تەواو بكەم و ببم بە مامۆستا‪،‬‬ ‫قەت بیرم لەكاری هونەری نەكردۆتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەی لەوە پەشیمان نیت كە گۆرانیبێژیت؟‬ ‫چرپە‪ :‬نەخێر‪ ،‬زۆر دڵ پێخۆشم كە گۆرانیبێژم‪ ،‬هەروەها‬ ‫بەردەوامیش دەبم لەكارەكانم هەتا پێم بكرێت خزمەتی هونەری‬ ‫كوردی دەكەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بزانین چرپە كەسێكی چۆنە؟‬ ‫چرپە‪ :‬ئەوەی راستی بێت كەسێكی زۆر دڵساف و خۆش باوەڕم‪،‬‬ ‫قەت توڕەش نابم‪.‬‬

‫پرس‪ :‬هەندێك لە گۆرانیبێژان دەڵێن ئێمە حەز ناكەین شوو‬ ‫پرس‪ :‬ئەو خۆشباوەڕییەت و ئەو دڵ سافییەت هیچ كێشە و گرفتی‬ ‫بەكەسێك بكەین گۆرانیبێژ بێت‪ ،‬تۆش هەمان رات هەیە؟‬ ‫چرپە‪ :‬نەخێر‪ ،‬من بەپێچەوانەی قسەكانی ئ��ەوان‪ ،‬پێم خۆشە بۆ درووست نەكردوویت؟‬ ‫گۆرانیبێژ بێت‪ ،‬چونكە لە هونەر تێدەگات بۆ ئەوەی دوو رۆژی تر چرپە‪ :‬بەڵێ‪ ،‬بێگومان زۆرجار گرفتی بۆ درووست كردووم‪.‬‬ ‫رێگر نەبێت لەكارەكانم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچ كەسێك هەیە كە چرپە نهێنی خۆی بۆ باس بكات؟‬ ‫پرس‪ :‬لەگەڵ كابانی ناو ماڵ چۆنی؟‬ ‫چرپە‪ :‬بەڵێ‪ ،‬دایكم وەكو هاورێ وایە بۆم‪ ،‬هەموو كات نهێنی‬ ‫چرپە‪( :‬بە پێكەنینەوە) ئ��ەوەی راستی بێت زۆر تەمەڵم لە خۆمی بۆ باس دەكەم‪.‬‬ ‫درووستكردنی خواردن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەی لەگەڵ كڕینی جل و بەرگ چۆنی؟‬ ‫پرس‪ :‬قەت دایكت لێت تورەنابێت بڵێت تۆ قەت فێری خواردن چرپە ‪ :‬وەاڵ زۆرم حەز لە جل كڕینە‪ ،‬هەموو كات خوشكەكەم‬ ‫لەگەڵ خۆم دەبەم بۆ جل دەكڕین‪.‬‬ ‫نابیت؟‬ ‫چرپە‪ :‬نەوەاڵ‪ ،‬هەمووكات دایكم دەڵێت رۆژێك دێ فێری خواردن‬ ‫درووستكردن بیت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەگەر جل بكڕیت حەز دەكەیت چ رەنگ بێت؟‬ ‫چرپە‪ :‬من خۆم زۆرم حەز لە رەنگی رەشە‪ ،‬رەنگی رەش الی من‬ ‫پرس‪ :‬بۆچی لەو هەموو بوارە‪ ،‬تۆ بواری گۆرانیبێژیت هەڵبژارد؟ زۆر جوانە‪.‬‬ ‫چرپە‪ :‬سەرەتا خۆم حەزم لە گۆرانی گوتن نەبوو‪ ،‬بەاڵم باوكم‬ ‫زۆری پێخۆش بوو‪ ،‬ئەوە خەونی باوكم بوو‪ ،‬هێنامەدی‪ ،‬بۆیە ئەو پرس‪ :‬لەگەڵ بەكارهێنانی فەیسبوك چۆنی ؟‬ ‫چرپە‪ :‬ئەوەی راستی بێت زۆر هاورێ نیم لەگەڵ فەیسبوك و‬ ‫بوارەشم هەڵبژارد‪.‬‬ ‫هەمووكەسیش ناكەم بە هاورێی خۆم‪.‬‬ ‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f.bewar@gmail.com‬‬

‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫فه‌ره‌یدون بێوار‬

‫له‌ماوه‌ی ژیانمدا‪ ،‬پێنجار به‌شداری‬ ‫پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنم ك��ردووه‌ و‬ ‫ده‌نگمداوه‌‪ .‬له‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێكدا‬ ‫الیه‌نگریم بۆ هیچ حزب و لیست و‬ ‫كه‌سێك ده‌رنه‌بڕیوه‌و وه‌ك مافێكی‬ ‫یاسایی و شه‌رعی خۆیشم به‌نهێنی‬ ‫ده‌نگم داوه‌ به‌و لیست و كه‌سه‌ی‬ ‫كه‌ خۆم پێم شیاو بووه‌‪ .‬ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ پشتیوانی خۆم‬ ‫بۆ كاندیدێك ده‌رده‌بڕم‪ ،‬ئه‌ویش ئومێد خۆشناو كاندیدی ژماره‌‬ ‫‪ 22‬له‌سه‌ر لیستی پارتی‪ ،‬هه‌ڵبه‌ت پێشتریش ئه‌وه‌م راگه‌یاندووه‬ ‫كه‌ پشتیوانی من بۆ ئه‌و‪ ،‬له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی نه‌بووه‌‪ ،‬به‌ڵكو‬ ‫په‌یوه‌ندیی به‌ كه‌سایه‌تی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌‪ .‬له‌ وتاری پێشووم دا‬ ‫پرسیاری ئه‌وه‌م له‌ئومێد خۆشناو كرد كه‌ ئایا له‌پره‌لمانی داهاتوودا‬ ‫له‌به‌ره‌ی بزنسمانه‌كان یان به‌سته‌زمانه‌كان ده‌بێ؟‬ ‫به‌اڵم‬ ‫ئومێد خۆشناو‪ ،‬به‌رله‌وه‌ی بچێته‌ په‌رله‌مان و هه‌وادارانی به‌‬ ‫گومانه‌وه‌ سه‌یری هه‌ڵوێستی داه��ات��ووی بكه‌ن وته‌نانه‌ت به‌‬ ‫دوودڵییه‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن‪ ،‬هه‌ر زوو وه‌اڵمی ئه‌و پرسیاره‌می دایه‌وه‌‪:‬‬ ‫له‌په‌رله‌مانا له‌به‌ره‌ی به‌سته‌زمانه‌كان ده‌بێ نه‌ك بزسنمانه‌كان‪.‬‬ ‫وه‌اڵمه‌كه‌ی ئومێد ئومێد بوو‪ ،‬كاتێك ناوی ئه‌ووم له‌ «لیستی‬

‫ئومێد‪ ،‬ئومێد بوو‪!!!...‬‬ ‫سپی» بینی‪ ،‬كه‌ واژوویان كردبوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی‬ ‫په‌رله‌مان هه‌ر له‌ شوقه‌ و سه‌یاره‌ و پاسه‌وان و گه‌شتی ده‌ره‌وه‌و‬ ‫هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاری و هه‌وڵدان بۆ‬ ‫هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی‪ .‬ئومێد خۆشناو له‌ ماوه‌ی ئه‌م‬ ‫‪ 20‬رۆژه‌ی بانگه‌شه‌دا‪ ،‬به‌رده‌وام له‌ناو ئاپۆره‌ی الوان ئه‌و به‌ڵێن‬ ‫و دروشمانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه‌و جۆش و خرۆش و‬ ‫ئومێدی ده‌دایه‌ الوان‪ ،‬كه‌ ئومێدی ئه‌وان ئومێد بوو‪ ،‬نه‌ك ئومێدی‬ ‫ئیمتیازات و مۆنیكای ره‌ش و ئیفاتی زیاره‌ت و تیجاره‌ت و گوندی‬ ‫ئیتاڵی و ره‌تڵێك پاسه‌وان‪.‬‬ ‫ئه‌م وه‌اڵمه‌ی ئومێد خۆشناو‪ ،‬سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ره‌ی‬ ‫به‌سته‌زمانه‌كان ده‌بێ‪ ،‬كار و پرۆژه‌كانی داهاتووشی ده‌بێ هه‌ر‬ ‫له‌سه‌ر رێچگه‌یه‌ بنیاد بنرێ‪.‬‬ ‫ئاخر ئه‌و كه‌ سكرتێری گه‌وره‌ترین رێكخراوی الوانه‌ كه‌ زێتر له‌‬ ‫‪ 200‬هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌ ‌و منحه‌ی مانگه‌ی ‪ 400‬ملیۆن دیناره‌‪،‬‬ ‫بێ پاسه‌وان و بێ سكرتێره‌یه‌ و ب��ه‌رده‌وام له‌ناو الوان دایه‌و‬ ‫بێپشوو له‌كاردایه‌و‪ ،‬ئینجا موچه‌كه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی موچه‌ی‬ ‫په‌رله‌مانتاری هه‌یه‌‪ ،‬ئیدی ئه‌و چی داوه‌ له‌ ئیمتیازاتی په‌رله‌مان؟‬ ‫پشتگیری كردنی من له‌ ئه‌و‪ ،‬له‌ ساده‌یی و خاكیبوون و بیرگه‌نجی‬ ‫و خاوه‌نڕا و كارابوونییه‌وه‌‪ ،‬سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌‪.‬‬ ‫ئاخر پێمان ناڵێن په‌رله‌مانتاری ئێستا نوێنه‌ری خه‌ڵكه‌ و كاریی‬

‫یاسادانانه‌ یان بارزگانی و كاسبی كردن به‌ده‌نگی میلله‌ته‌وه؟‬ ‫ئه‌و هه‌موو ئیمتیازاته‌ی كه‌ به‌ په‌رله‌مان و خودی په‌رله‌مانتار‬ ‫به‌خشراوه‌‪ ،‬په‌رله‌مانی كردۆته‌وه‌ كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌الح و خودی‬ ‫په‌رله‌مانتارانیش ده‌وڵه‌ندترین سه‌رمایه‌دار‪.‬‬ ‫من ئومێدم به‌ ئومێد و ئومێده‌كانی هاوشێوه‌ی ئومێد خۆشناو‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬كه‌ په‌رله‌مان له‌ ئیمتیازات و خۆده‌وڵه‌مه‌ند كردنه‌وه‌ بگۆڕن‬ ‫بۆ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و وه‌زیفه‌ی راسته‌قینه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‬ ‫كردنی خه‌ڵك و داكۆكیكی كردنی خه‌ڵكه‌‪ ،‬بگێڕننه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان‬ ‫و خودی په‌رله‌مانتار‪.‬‬ ‫منیش وه‌ك به‌شێك له‌ ئێوه‌ تێبینی وسه‌رنجم له‌سه‌ر به‌شێك له‌‬ ‫قسه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی ئومێد هه‌یه‌‪ ،‬به‌اڵم ناكرێ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر‬ ‫بنه‌مای گوته‌ و هه‌ڵوێسته‌ دژ و پێچه‌وانه‌كان هاوڕێكانمان پێوانه‌‬ ‫بكه‌ین‪.‬‬ ‫هه‌ر چه‌نده‌ بیری لێده‌كه‌مه‌وه‌ ه��اوڕێ‪ ،‬تۆ به‌كه‌ڵكی ژیانی‬ ‫گونده‌كانی ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی و ئه‌مریكی ناێیی‪ ،‬ئاخر تۆ كه‌‬ ‫پ �ه‌روه‌ر‌ده‌ی گه‌ڕه‌كه‌ میلییه‌كانی ب��اداوه‌و ته‌یراوه‌و سه‌یداوه‌یتی‬ ‫وحه‌زه‌كه‌ی شه‌وان له‌گه‌ڵ گه‌نج و الوانی ئه‌وێ رۆژ بكه‌یته‌وه‌‪ ،‬ئێ‬ ‫بەینی خۆمان بێ‌ زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانییەکەشت باش نییە‪،‬‬ ‫ئیدی چیت داوه‌ له‌ ژیانی ئه‌و گوندانه‌‪ ،‬گوند هه‌ر گونده‌‪ ،‬ئیدی لۆ‬ ‫ناچیته‌وه‌ گونده‌كه‌ی خۆتان؟‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.