Pirs 190 web

Page 1

‫پەرلەمانتاران داوا دەکەن‬ ‫الیەنە سیاسییەکان لە پێکهێنانی‬ ‫بکەن‬ ‫پەلە‬ ‫حکومەتدا‬ ‫ل‪3‬‬

‫کاریگەری واڵتانی ئیقیلیمی‬ ‫لەسەر پێکهێنانی کابینەی‬ ‫هەشتەم‬ ‫ل‪4‬‬

‫‪190‬‬ ‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2013/11/19‬‬

‫«سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دەستکەوتێکی مێژوویی بوو»‬ ‫هێز و الیەنە سیاسیەکان سەردانەکەی سەرۆک‬ ‫بارزانی بۆ ئاماد بەرز دەنرخێنن و رایدەگەیەنن کە ئەو‬ ‫سەردانە دەروازەیەکی نوێ لە سەر پەیوەندییەکانی‬ ‫نێوان ه��ەردووال دەکاتەوە و هۆکارێکیش دەبێت‬ ‫بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە باکور‪ .‬ئەوان‬ ‫پێیانوایە ئەو سەردانەی سەرۆک بارزانی چەندین‬ ‫خاڵی گرنگ و دەستکەوتی مێژوویی لە خۆگرتووە‬ ‫و گرنگترینیان ئەو پێشوازییە گەرمەی کوردانی‬ ‫ئامەد بوو‪ .‬سەرۆکی یەکێک لە حزبە تورکمانیەکانی‬ ‫کوردستانیش دەڵێت «ئەو سەردانە دەستکەوتێکی‬ ‫گرنگی بۆمان هەبوو‪ .‬پێشبینی دەکەم لەو رێگەیەوە‬ ‫زیاتر پەرە بە پەیوەندییە کۆمەاڵیەتیەکانی کورد و‬ ‫تورک بدرێت»‪.‬‬

‫ل‪2‬‬

‫تەالر فایەق‪ :‬لەسەرەتای‬ ‫ئەمساڵدا خەاڵتی باشترین‬ ‫فڕۆکەخانەمان لەهەموو‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاست وەرگرت‬

‫شار‪ ،‬رۆژ بە دەست کچان و شەوان بە دەست‬ ‫کوڕانەوەیە‬ ‫بەپێچەوانەی رۆژەوە‪ ،‬کە بازار و شەقام و‬ ‫تەنانەت فەرمانگەکانی حکومەتیش بەدەست‬ ‫کچان و ئافرەتانەوەیە‪ ،‬ئەگەربێت و بەشەوان‬ ‫گوزەرێک بەناو پارک و کافتریاکانی شاردا‬ ‫بکەیت‪ ،‬پرسیارێک ل��ەالت دروس��ت ئەبێ‪،‬‬ ‫ئاخۆ تۆ بڵێیت ئەو ڕێژە زۆرەی ئافرەتان‬ ‫کە بەڕۆژ هەبوون چییان لێهات بێت؟ تۆ‬ ‫بڵێیت بەشەوان سەفەر بکەن بۆ شوێنێکی‬ ‫دیکەو بەڕۆژ بگەڕێنەوە تا شەقام و شوێنە‬ ‫گشتییەکانی ش��ار بڕازێننەوەو بەرگێکی‬ ‫زیندووی بەبەردا بکەنەوە؟ یاخوود بڵێی‬ ‫ئافرەتی کورد لەتاریکی بترسێن و هۆکاری‬ ‫ن��ەه��ات��ن��ەدەرەوەی ل��ەش��ەودا ب��ۆ تاریکی‬ ‫بگەڕێتەوە؟ ی��ان زاڵبوونی دابوونەریت‬ ‫یەکێکی تربێت لەنەچوونەدەرەوەی ئافرەتان‬ ‫بەشەو‪.‬‬

‫ل‪9‬‬

‫ل‪5‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪190‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫هێز و الیەنە سیاسیەکان بەگرنگیەوە دەڕواننە سەردانەکەی بارزانی بۆ ئاماد‬ ‫الیەنە سیاسییەکان‪ :‬سەردانەکەی سەرۆک دەستکەوتێکی مێژوویی بوو‬ ‫راپۆڕت‪ :‬توانا شێخانی‬

‫هێز و الیەنە سیاسیەکان سەردانەکەی سەرۆک بارزانی‬ ‫بۆ ئاماد بەرز دەنرخێنن و رایدەگەیەنن کە ئەو سەردانە‬ ‫دەروازەیەکی نوێ لە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردووال‬ ‫دەکاتەوە و هۆکارێکیش دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی‬ ‫کورد لە باکور‪ .‬ئەوان پێیانوایە ئەو سەردانەی سەرۆک‬ ‫بارزانی چەندین خاڵی گرنگ و دەستکەوتی مێژوویی لە‬ ‫خۆگرتووە و گرنگترینیان ئەو پێشوازییە گەرمەی کوردانی‬ ‫ئامەد ب��وو‪ .‬سەرۆکی یەکێک لە حزبە تورکمانیەکانی‬ ‫کوردستانیش دەڵێت «ئەو سەردانە دەستکەوتێکی گرنگی‬ ‫بۆمان هەبوو‪ .‬پێشبینی دەکەم لەو رێگەیەوە زیاتر پەرە‬ ‫بە پەیوەندییە کۆمەاڵیەتیەکانی کورد و تورک بدرێت»‪.‬‬ ‫هاوکات مامۆستایەکی زانستە سیاسیەکانیش دەڵێت‬ ‫«بەهۆی زیرەکی سەرۆک بارزانییەوە زۆر زەحمەتە جارێکی‬ ‫تر پەیوەندی نێوان کورد و تورک الوازببێت‪ ،‬ئەو سەردانەش‬ ‫سەلماندی کە سەرۆک بارزانی لە خەمی چارەسەرکردنی‬ ‫کێشەی کوردایە»‪.‬‬ ‫بۆ یەکەمجار دوای راپەرین رۆژی شەممە سەرۆکی هەرێمی‬ ‫کوردستان سەردانی ئامەدی کردو لە نێو جەماوەرێکی‬ ‫یەکجار زۆردا و بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب و چەندین‬ ‫بەرپرسی تری تورکیا پێشوازی لێکرا‪ ،‬الیەنە سیاسیەکانیش‬ ‫بە گرنگیەوە دەڕواننە ئەو سەردانە و پێیانوایە هۆکارێکە بۆ‬ ‫زیاتر بەهێزکردنی دۆستایەتی کورد و تورک بە تایبەتی لە‬ ‫باکوری کوردستان‪.‬‬ ‫رۆمیۆ هەکاری‪ ،‬سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی بەیت‬ ‫نەهرەین‪ ،‬س��ەڕەڕای بەرز نرخاندنی سەردانەکە جەخت‬ ‫ل��ەوەدەک��ات��ەوە کە دەبێت ئەو سەردانە بقۆزرێتەوە بۆ‬ ‫زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردووال و پێیوایە لەو‬ ‫رێگەیەوە دەتوانرێت کۆتایی بە ناکۆکیەکانی کورد و تورک‬ ‫بهێندرێت و هەردووال بەشێوەیەکی برایانە ژیان بەرنەسەر‪،‬‬ ‫رۆمیۆ بۆ پرس دەڵێت «ئەو سەردانەی جەنابی سەرۆک زۆر‬ ‫خاڵی پۆزەتیڤی هەیە کە بۆ ئێمەی مەسیحی جێگای بایەخە‬ ‫و تەنها سەرۆک بارزانیش دەتوانێت پارێزگاری و پەرە بە‬ ‫پەیوەندییەکانی نێوان هەردووالبدات»‪.‬‬ ‫هەروەها ناوبراو ئەوەشی وت «نابێت الیەنە سیاسیەکان‬ ‫لە قورسایی ئەو سەردانە کەم بکەنەوە‪ ،‬چونکە لە رێگەی‬ ‫ئەو سەردانەوە کێشە و ناکۆکیەکانی چەندین ساڵەی نێوان‬ ‫کورد و تورک توایەوە»‪.‬‬ ‫تورکمانەکانی کوردستان پێیوانیە ئەو سەردانە ئەوەندە‬ ‫گرنگی بۆ نەتەوەی تورکمان هەیە هێندە گرنگی بۆ نەتەوەی‬ ‫کورد نییە‪ ،‬لەوبارەیەوە عەبدولقادر بازرگان‪ ،‬سەرۆکی‬ ‫بزوتنەوەی چاکسازی تورکمان بۆ پرس وتی «وەک تورکمان‬ ‫شانازی دەکەین کە جەنابی سەرۆک دوای چەندین ساڵ‬ ‫سەردانی ئامەدی کرد‪ ،‬چونکە وادەکات لە داهاتوو تورکیا‬ ‫زیاتر گرنگی بە تورکمانەکان ب��دات»‪ .‬هەروەها وتیشی‬ ‫«پێشبینی دەک��ەم لە رێگەی ئەو س��ەردان��ەوە پ��ەرە بە‬ ‫پەیوەندییە کۆمەاڵیەتیەکانی نێوان تورک و کورد و باکور و‬ ‫باشور بدرێت»‪.‬‬ ‫هەروەها حزبە ئیسالمیەکانیش بە گرنگیەوە دەڕواننە‬

‫عەبدولقادر بازرگان‪:‬‬ ‫بەهۆی ئەو سەردانەوە‪ ،‬پێشبینی دەکەم‬ ‫لە داهاتوو کورد و تورک پەیوەندی‬ ‫کۆمەاڵیەتیان بەهێزبێت‬

‫ئەو سەردانە و پێیانوایە خاڵێکی گرنگی بەردەوامیدانە بە‬ ‫پرسی ئاشتی لە تورکیا و رایدەگەیەنن کە جەنابی سەرۆک‬ ‫پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا‬ ‫جەختکردۆتەوە و پێشیانوایە پەیوەندییەکانی نێوان باکور‬ ‫و باشور بەهێزتر و بەرەو پێشوەچونێکی باشتر بە خۆیەوە‬ ‫دەبینێت‪.‬‬ ‫شوان قەاڵدزەیی‪ ،‬ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی‬ ‫ئیسالمی‪ ،‬بە گرنگیەوە باس لەو سەردانە دەکات و دەڵێت‬ ‫«سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم کرانەوە و سەرکەوتنێکی‬ ‫گەورەبوو لە مێژووی گەلی کوردا»‪ .‬بە بڕوای قەاڵدزەیی‬ ‫گرنگیەکی تری ئەو سەردانە ئەوەبوو کە ئەردۆغان وەک‬ ‫سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە بەرێزیان کرد و ناوی سەرجەم‬ ‫شارە کوردییەکانی هێنا و هەردووال پشتگیرییان بۆ پڕۆسەی‬ ‫ئاشتی دووپاتکردەوە»‪.‬‬ ‫هەروەها هەریەک لە حزبی شیوعی و سۆشیالست و یەکێتی‬ ‫نەتەوەیی و یەکگرتووی ئیسالمی بە گرنگیەوە باسیان‬ ‫لەو سەردانەی سەرۆکی هەرێم کرد و رایانگەیاند سەرۆک‬ ‫دەروازیەکی نوێی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردووال کردەوە‬ ‫و هۆکارێکیش بووە بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی‬ ‫و دروستبوونی پەیوەندییەکی پتەوی ئابوری و سیاسی و‬ ‫بازرگانی و کۆمەاڵیەتی لە نێوان هەردووال‪.‬‬ ‫رێکار ئەحمەد‪ ،‬سکرتێری حزبی رزگ��اری کوردستان‪،‬‬ ‫جەخت لە گرنگی ئەو سەردانە دەکاتەوە و پێیوایە یەکێک‬ ‫لە خاڵە گرنگەکان ئەو پێشوازییە گەرمەبوو کە کوردانی‬ ‫ئامەد لە ناوبراویان کرد‪.‬‬ ‫رێکار وتیشی «ئەو سەردانە بووە هۆی گرێدانەوەی باکور‬ ‫و باشور و یەکگوتاری نەتەوەیی کورد و کۆتایی هێنان بە‬ ‫کێشە و ناکۆکیەکانی هەردوو نەتەوە»‪ .‬هەروەها ناوبراو‬ ‫رەخنە لە بەرپرسانی بەشێک لە حزب و الیەنە سیاسیەکان‬ ‫دەگرێت بەوەی بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە دژایەتی ئەو‬ ‫سەردانە دەکەن و جۆرەها ناتۆرەی بۆ دۆزیوەتەوە‪ .‬ئەو‬ ‫دەڵێت «سەردانێکی زۆر سەرکەوتووبوو‪ ،‬چونکە کوردانی‬

‫ساڵح مەال عومەر‪:‬‬ ‫بەهۆی ئەو سەردانەوە‪ ،‬سیاسەتی‬ ‫تورکەکان بەرامبەر کورد دەگۆڕێت‬

‫شوان قەاڵدزەیی‪:‬‬ ‫ئەو سەردانە کرانەوەیەک و سەرکەوتنێکی‬ ‫یەکجار گەورە بوو‬

‫رێکار ئەحمەد‪:‬‬ ‫ئەو پێشوازییەی خەڵکی ئاماد لە سەرۆک‬ ‫بارزانی‪ ،‬دەستکەوتێکی مێژووییە‬

‫باکور وتیان لە هەولێرەوە تا ئامەد ماڵی بارزانییە»‪.‬‬ ‫دکتۆر ساڵح مەال عومەر‪ ،‬مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە‬ ‫زانکۆی سەاڵحەدین‪ ،‬روونیکردەوە کە ئەو سەردانە چەندین‬ ‫پەیامی گرنگی لە خۆگرتووە‪ .‬ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ پرس‬ ‫وتی «لەو سەردانەدا پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان هەردووال‬ ‫بەدیدەکرا‪ ،‬ئەمەش وادەکات سیاسەتی تورکەکان بەرامبەر‬ ‫گەلی کورد بە تایبەتی کوردانی باکور بگۆڕێت و هەوڵی‬ ‫چارەسەرکردنی کێشەکان و بەردەوامی بە پڕۆسەی ئاشتی‬ ‫بدەن»‪.‬‬ ‫هەروەها ئەو مامۆستایەی زانستە سیاسیەکان ئەوەشی‬ ‫وت «بەهۆی زیرەکی جەنابی سەرۆک بارزانی زۆر زەحمەتە‬ ‫جارێکی تر ببینین پەیوەندی نێوان کورد و تورک الوازببێت»‪.‬‬ ‫بە بیانووی بوونی گەریالکانی پەکەکە‪ ،‬حکومەتی‬ ‫تورکیا ب��ەردەوام ناوچە سنورییەکانی تۆپباران دەکرد‪،‬‬ ‫بەاڵم چاودێران پێیانوایە بەهۆی ئەو سەردانەی جەنابی‬ ‫سەرۆک جارێکی تر تورکیا نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ‬ ‫کوردستان الوازبکات و چیتر ناوچە سنورییەکانیش تۆپباران‬ ‫ناکات‪ ،‬دکتۆر ساڵح مەال عومەر پێیوایە ئەوەش یەکێکە لە‬ ‫سەرکەوتن و دەسکەوتی سەردانە مێژووییەکەی سەرۆکی‬ ‫هەرێم‪.‬‬ ‫جگە لەوەش‪ ،‬جەنابی سەرۆکی هەرێم بە جلی کوردییەوە‬ ‫لە ئامەد لە نێو کورد و تورکەکان پێشوازی لێکرا و الیەنە‬ ‫سیاسیەکانیش پێیانوایە جەنابی سەرۆک کوردستانی بوونی‬ ‫ئەو ناوچانەی سەلماند‪ ،‬چونکە یەکەمین بەرپرسی کوردە کە‬ ‫بە جلی کوردییەوە سەردانی تورکیا بکات‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪190‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫‪3‬‬

‫پەرلەمانتاران داوا دەکەن الیەنە سیاسییەکان لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن‬ ‫راپۆڕت‪ :‬توانا شێخانی‬

‫بەوتەی پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی‪ ،‬دواکەوتنی‬ ‫پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم کاریگەری‬ ‫خراپی دەبێت بەسەر ژیان و گوزەرانی هاواڵتیان و پرۆژە‬ ‫خزمەتگوزارییەکان‪ ،‬ئەوان داوا لە الیەنە سیاسیەکان دەکەن‬ ‫پەلەبکەن بۆ پێکهێنانی کابینەی ن��وێ‪ ،‬پەرلەمانتارێکیش‬ ‫رایدەگەیەنێت تاوەکو کابینەی نوێ پێکنەهێندرێت پەرلەمان‬ ‫هیچ هێزێکی نابێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاواڵتیان‪ ،‬هاوکات‬ ‫چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت «بە پێکهێنانی حکومەتێکی‬ ‫بنکەفراوان و خزمەتکردنی هاواڵتیان کەش و هەوای سیاسی‬ ‫گۆڕانی بەسەردادێت‪ ،‬چونکە ئاسەواری ملمالنێکانی هەڵبژاردن‬ ‫تائێستا ماوە»‪.‬‬ ‫دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ کاردەکاتە سەر ژیان و‬ ‫گوزەرانی هاواڵتیان‬ ‫بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی هەشتەم گفتوگۆی داخراوی‬ ‫الیەنە سیاسیەکان دەستی پێکردووە و چ��اوەڕوان دەکرێت‬ ‫لەسەرەتای مانگی داهاتوو الیەنەکان لە رێگەی رێککەوتنی‬ ‫پێشوەختەوە پۆستەکان دابەشبکەن‪ ،‬دواکەوتنی پێکهێنانی‬ ‫کابینەی نوێی حکومەت لە بەرژەوەندی هیچ الیەنێکی سیاسی‬ ‫و هاواڵتیانی هەرێمی کوردستاندانیە‪ ،‬بە وتەی بەشێک لە‬ ‫کاسبکارانیش بازاڕی کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە کااڵیەک‬ ‫وەستاوە و هەموو هاواڵتیان لە چاوەڕوانی رێککەوتنی الیەنە‬ ‫سیاسیەکانن بۆ ئ��ەوەی بە زووت��ری��ن ک��ات کابینەی نوێ‬ ‫رابگەیەندرێت‪.‬‬ ‫بەوتەی پەرلەمانتارانیش دواکەوتنی کابینەی هەشت‪ ،‬لە چەند‬ ‫الیەکەوە کاریگەری بۆ سەر ژیان و گوزەرانی هاواڵتیان دروست‬ ‫دەکات‪ ،‬لەوبارەیەوە ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان‬ ‫لەسەر لیستی پارتی بۆ پرس دەڵێت «دواکەوتنی پێکهێنانی‬ ‫کابینەی نوێ زیان بە کەرتی بازرگانی و بازار دەگەیەنێت‪ ،‬چونکە‬ ‫سەرمایەدارن چاوەڕوانی حکومەتی داهاتوو دەکەن بۆ ئەوەی لە‬ ‫رێگەیەوە سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ‪ ،‬بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە‬ ‫ل��ە ئ��ێ��س��ت��ادا هەوڵێکی‬ ‫بێدەنگ‬ ‫دیبلۆماسیانەی‬ ‫هەیە ب��ۆ نزیکبوونەوەی‬ ‫الی��ەن��ەک��ان و پێکهێنانی‬ ‫حکومەت»‪.‬‬ ‫ئ��ەب��وب��ەک��ر ه��ەڵ��ەدن��ی‪،‬‬ ‫ئەندامی مەکتەبی سیاسی‬ ‫ی��ەک��گ��رت��ووی ئیسالمی‬ ‫و ئ��ەن��دام��ی پ��ەرل��ەم��ان��ی‬ ‫ک���وردس���ت���ان‪ ،‬پ��ێ��ی��وای��ە‬ ‫دواکەوتنی کابینەی نوێ‬ ‫راستەوخۆی‬ ‫کاریگەریی‬ ‫دەبێت بەسەر چاالکی و‬ ‫چاودێریکردنی کارەکانی‬ ‫ح���ک���وم���ەت ل����ەالی����ەن‬ ‫پ��ەرل��ەم��ان��ەوە‪ ،‬ه��ەروەه��ا‬ ‫وت��ی��ش��ی «تائێستا ب��ەو‬ ‫ش��ێ��وەی��ە دوان��ەک��ەت��ووە‬

‫کە کاریگەرییەکی خراپی بەسەر ئاستی خزمەتگوزارییەکانی‬ ‫هاواڵتیاندا هەبێت‪ ،‬بەاڵم پێموایە لە چەند هەفتەیەکی تر زیاتر‬ ‫بخایەنێت دەبێتە هۆی بێزاربوون و بێ ئومێدبوونی هاواڵتیان»‪.‬‬ ‫لەالیەکی ترەوە بێستون فایەق ئەندامی پەرلەمانی کوردستان‬ ‫لەسەر لیستی گۆڕان‪ ،‬باس لە کاریگەرییە خراپەکانی دواکەوتنی‬ ‫کابینەی نوێ دەکات و رایدەگەیەنێت کە پێویستە پەلەبکرێت لە‬ ‫پێکهێنانی حکومەت‪ ،‬چونکە ئەو دەڵێت «لە سەری ساڵ نزیک‬ ‫دەبینەوە و هیچ هەوڵێک نیە بۆ رەوانەکردنی بودجە بۆ پەرلەمان‪،‬‬ ‫هەروەها زیاتر وتیشی «دواکەوتنی بودجە بە مانای دواکەوتنی‬ ‫پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دێت و جگە لەوەش کۆمەڵێک پرۆژەی‬ ‫وەک هاوسەرگیری و خانوبەرە دوادەکەوێت و ئەوەش کاریگەریی‬ ‫خراپی بەسەر هاواڵتیانی کەم دەرمەتدا هەیە»‪.‬‬ ‫ئەگەرچی کابینەی حەوتەم تا پێکهێنانی کابینەی هەشتەم‬ ‫شەرعیەتی ماوە و وەزیرەکان دەبێت تا کاتی یاسایی خۆیان‬ ‫کارەکانیان راپەڕێنن‪ ،‬بەاڵم بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست‬ ‫پرس کەوتووە بەشێک لە وەزیرەکان دەوام ناکەن و لە رێگەی‬ ‫بریکار یاخود بەڕێوەبەرە گشتیەکانەوە کارەکانیان راییدەکەن‪،‬‬ ‫عەبدوڵاڵ حاجی مەحمود‪ ،‬ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پەرلەمانی‬ ‫کوردستان لەسەر لیستی سۆشیالست ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە‬ ‫ئەو ماوە کورتەی ماویانە دەبێت وەزیرەکان دەوامی ئاسایی‬ ‫خۆیان بکەن‪ ،‬چونکە ئەو دەڵێت «لە بۆشایی نەبوونی وەزیردا‬ ‫بارودۆخی وەزارەتەکان تێکدەچێت و لە دەرئەنجامیشدا کاریگەری‬ ‫دەبێت لەسەر راییکردنی کاروباری هاواڵتیان»‪.‬‬ ‫حوسێن مەهدی چاودێری سیاسی داوا لەالیەنە سیاسیەکان‬ ‫دەکات هەوڵی زیاتر بدەن بۆ لێکنزیکبوونەوەیان و پێکهێنانی‬ ‫کابینەی نوێ‪ ،‬چونکە ئەو دەڵێت «شەقام بە هەموو چین‬ ‫و توێژییەکانیەوە لە چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێدان و‬ ‫پێیانوایە بە بەشداریکردنی سەرجەم الیەنەکان کۆمەڵێک پرۆژەی‬ ‫خزمەتگوزاری گرنگ ئەنجام دەدرێت کە سوودی بۆ هاواڵتیانی‬ ‫کەمدەرامەت دەبێت»‪.‬‬

‫پەرلەمانتارێکی پارتی‪:‬‬ ‫پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو‪:‬‬ ‫پێکهێنانی کابینەی نوێ زیاتر بخایەنێت دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت‪ ،‬کاریگەری لەسەر‬ ‫بازار و کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەبێت‬ ‫نائومێدبوونی خەڵکی لێدەکەوێتەوە‬

‫دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی هەشتەم و کاریگەرییان لەسەر‬ ‫بارودۆخی سیاسی‬ ‫چاودێرانی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆ پێیانوایە دواکەوتنی‬ ‫کابینەی هەشتەم کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر کێشە و‬ ‫پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا‪ ،‬جگە لەوەش پێکهێنانی‬ ‫کابینەی نوێ تاڕادەیەک دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی کێشە و‬ ‫ملمالنێی الیەنە سیاسیەکان کە بەهۆی ئەو کەشە نائارامەی کە‬ ‫لە ماوەی رابردوودا دروستببوو‪.‬‬ ‫ئ��اری هەرسین‪ ،‬پەرلەمانتاری پارتی پێیوایە لە کابینەی‬ ‫داهاتوودا سیاسەت و پەیوەندییەکانی حکومەت لەسەر دەستی‬ ‫کاک نێچیرڤان تاڕادەیەک گۆڕانکاری بەسەردادێت و بە جۆرێک‬ ‫پەرە بە پەیوەندییەکانی دەدرێت و ئەوەش رێگایەک دەبێت بۆ‬ ‫ئاسایی کردنەوەی کەشەکە بە تایبەتی لەگەڵ بەغدا و واڵتانی تر‪.‬‬ ‫عەبدوڵاڵ حاجی مەحمود‪ ،‬ئاماژە بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی‬ ‫حزب و الیەنەکان دەکات و جەخت لەوەدەکاتەوە کە لە ئەگەری‬ ‫پێکهێنانی کابینەیەکی بنکەفراواندا رک و کینەی الیەنەکان‬ ‫بەرامبەر یەکتر نامینێت‪ ،‬ئەو دەشڵێت «ئەگەر سەرجەم‬ ‫الیەنەکان لە حکومەتی داهاتوو بەشداربن ئەوا دەرئەنجامی باشی‬ ‫دەبێت و جگە لە سوود و قازانج بۆ هاواڵتیان سوودی بۆ الیەنە‬ ‫سیاسیەکانیش دەبێت و دەبێتە هۆی یەکخستنەوەی نێو ماڵی‬ ‫کورد»‪.‬‬ ‫حوسێن مەهدی چاودێری سیاسی‪ ،‬نایشارێتەوە کە دواکەوتنی‬ ‫کابینەی هەشتەم کاریگەری خ��راپ لەسەر پەیوەندییەکان‬ ‫نێودەوڵەتیەکانی کورد دروست دەکات و هەروەها ئەو دەشڵێت‬ ‫«بەهۆی ناکۆکیان لەسەر بەشداریکردنیان لە حکومەت‪ ،‬لە‬ ‫ئێستادا هیچ الیەنێک کێشە و گرفتەکانی کوردی لەگەڵ بەغدا و‬ ‫واڵتانی تری لە یادنیە ئەوەش دەرئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە‪،‬‬ ‫ئەو چاودێرە سیاسیە نمونە بەوە دەهێنێتەوە کە ئێستا نوێنەرانی‬ ‫کورد لە بەغدا بە میزاجی خۆیان باس لە کێشە و گرفتەکان‬ ‫دەکات و بێ ئاگای حزبەکانیان وایکردووە نوێنەران چەندین‬ ‫لێدوان دژی یەکتر بدەن»‪.‬‬

‫پەرلەمانتارێکی گۆڕان‪:‬‬ ‫دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت واتا‬ ‫دواکەوتنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪190‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫کاریگەری واڵتانی ئیقیلیمی لەسەر پێکهێنانی‬ ‫کابینەی هەشتەم‬ ‫حزبەکان بۆ پرسی بەشداریکردن و نەکردنیان لە حکومەت‬ ‫سەردانی ئێران دەکەن‬ ‫راپۆرت‪ :‬توانا شێخانی‬

‫نزیکی الیەنە سیاسیەکان لە واڵتانی دراوسێ وایکردووە کاریگەری‬ ‫هەبێت لەسەر پرسی بەشداریکردن و نەکردنی حزبەکان لە کابینەی‬ ‫هەشتەمدا‪ ،‬بە جۆرێک نزیکی یەکێتی و گۆڕان لە کۆماری ئیسالمی‬ ‫ئێران وایکردووە بە مەبەستی پرس و راوێژ لەسەر بەشداریکردن‬ ‫و نەکردنیان سەردانی ئەو واڵتە بکەن‪ ،‬لەالیەکی تریشەوە واڵتی‬ ‫تورکیا هەرچۆنێک بێت دەیەوێت حزبێکی ئیسالمی بەشداری کابینەی‬ ‫هەشتەم بکات بە تایبەتی یەکگرتوو‪ ،‬کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتیش‬ ‫بۆ پرس دەڵێت «ئێران دەیەوێت یەکێتی یاخود گۆڕان بەشداری‬ ‫حکومەتی داهاتوو بکەن»‪ .‬چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت «بانگهێشت‬ ‫نەکردنی پارتی لەالیەن ئەو دوو دەوڵەتەوە جێگای پرسیارە»‪.‬‬ ‫تورکیا و ئێران‪ ،‬کاریگەرییان هەیە لەسەر بەشداریکردن و‬ ‫نەکردنی حزبەکان لە کابینەی هەشتدا‬ ‫ئەو دوو واڵتە دراوسێیە لە زۆربەی پرسە هەنوکەیەکاندا کاریگەرییان‬ ‫هەبووە لەسەر حزبە سیاسیەکان‪ ،‬بە جۆرێک کۆماری ئیسالمی‬ ‫ئێران بەهۆی نزیکی لەهەر یەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان‬ ‫و بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسالمی‪ ،‬بەو بەڵگەیەی کە لەکاتی‬ ‫کێشە و قەیرانەکاندا لەالیەن حکومەتی ئێرانەوە بانگهێشتی فەرمی‬ ‫دەکرێن‪ ،‬بەاڵم هەرچی یەکگرتووی ئیسالمییە بەهۆی کاریگەری حزبی‬ ‫دەسەاڵتداری تورکیا (داد و گەشەپێدان) و نزیکی لێیانەوە زیاتر‬ ‫کەوتۆتە ژێر کاریگەری حکومەتی تورکیا و بەپێی زانیارییەکانیش‬ ‫لە ماوەی رابردوودا بۆ پرسی بەشداریکردن و نەکردن لە حکومەتدا‬ ‫چەندین گفتوگۆ لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و یەکگرتووی ئیسالمیدا‬ ‫هەبووە‪.‬‬ ‫بەوتەی بەرپرسانی حزبی نەبوونی فەرمانگەیەکی سەربەخۆی‬ ‫حکومەتی هەرێم لەو واڵتانە وایکردووە حزبەکان پەیوەندی نائاسایی‬ ‫لەگەڵ ئەو واڵتانە ببەستن‪ ،‬چونکە ئەوان پێیانوایە نوێنەری حکومەت‬ ‫هەرێم لە هەریەک لەو دوو واڵتە‪ ،‬سەر بە کام حزب بێت نوێنەرایەتی‬ ‫ئەو حزبە دەکات‪.‬‬ ‫سەلیم کۆیی‪ ،‬ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسالمی‪ ،‬رەتیدەکاتەوە‬ ‫ئەوان تاوەکو ئێستا بۆ پرس و راوێژ سەردانی ئەو واڵتانەیان کردبێت‬ ‫و ناشیشارێتەوە کە هیچ بانگهێشتنامەیەکی فەرمیان پێنەگەیشتووە‪،‬‬ ‫ئەو بۆ پرس گوتی «ئامادەنین بە مەبەستی پرس و راوێژ لەسەر‬ ‫بەشداریکردن و نەکردنمان لە حکومەت سەردانی هیچ واڵتێک بکەین‪،‬‬ ‫چونکە ئێمە خاوەن هەڵوێست و قسەی خۆمانین»‪.‬‬ ‫بە مەبەستی بۆچوونی ئێران لەسەر پرسی بەشداریکردن و‬ ‫نەکردنیان‪ ،‬یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ماوەی رابردوودا لەالیەن‬ ‫کۆماری ئیسالمی ئێرانەوە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێگەیشت‪،‬‬ ‫ئەگەرچی هیچ بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەنیە‬ ‫لەوبارەیەوە لێدوان بۆ پرس بدات‪ ،‬بەاڵم دانا سەعید سۆفی‪ ،‬ئەندامی‬ ‫خولی سێیەمی پەرلەمان و کادیری پێشکەوتووی یەکێتی‪ ،‬تەئکیدی‬ ‫کردەوە کە هەر یەک لەو دوو واڵتە کاریگەییەکی راستەوخۆیان هەیە‬ ‫لەسەر حزبەکان و بە جۆرێک لە پشتی پەردەوە هەوڵ هەیە بۆ مەرجی‬ ‫بەشداریکردنی الیەنەکان لە کابینەی هەشتەمدا‪ .‬ناوبراو زیاتر وتیشی‬ ‫«واڵتی ئێران رۆڵی هەبووە لە نزیک و دوورکەوتنەوەی الیەنەکان‬ ‫و لەالیەن ئەوانیشەوە هەوڵێک هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی‬ ‫بنکەفراوان»‪.‬‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان‪ ،‬کە چاودێرانی سیاسی بە نزیکترین الیەن لە‬ ‫کۆماری ئیسالمی ئێران لە قەڵەمی دەدەن‪ ،‬بە هەمان شێوەی یەکێتی‬ ‫لەماوەی رابردوو بانگهێشتنامەیەکی فەرمیان پێگەیشت و پێدەچێت‬ ‫مەبەست لێی یەکالیکردنەوەی پرسی بەشداریکردن و نەکردنیان‬ ‫بێت لە کابینەی هەشتدا‪ ،‬چونکە ئەوان لە چوار ساڵی رابردوودا‬

‫ئۆپۆزیسیۆبوونیان هەڵبژارد‪.‬‬ ‫محەمەد تۆفیق‪ ،‬بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان‪ ،‬بەوتەی خۆی ئەو ماوەیە ئاگاداری بارودۆخی‬ ‫سیاسی نییە‪ ،‬بۆیە نایەوێت لەوبارەیەوە لێدوان بدات‪ ،‬بەاڵم بۆ پرس‬ ‫وتی «قسە لەگەڵ خۆیان بکەن بزانن چی دەڵێن»‪.‬‬ ‫دکتۆر محەمەد بازیانی‪ ،‬چاودێری سیاسی‪ ،‬هەرچەندە پێیوانیە الیەنە‬ ‫سیاسیەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو دوو واڵتە یاری بکەن‪ ،‬بەاڵم ئەوەشی‬ ‫گوت «سەردانیکردنی بەرپرسانی حزبی بە مەبەستی پرس و راوێژ بۆ‬ ‫ئێران زۆر ئاساییە‪ ،‬چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت ئێران کاریگەرییەکی‬ ‫راستەوخۆی لە گۆڕانی هاوکێشە سیاسیەکانی هەرێمدا هەیە‪ ،‬لەالیەکی‬ ‫دیکەشەوە بە مەبەستی باشترکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەیەوێت‬ ‫کاریگەیی لەسەر حزبەکان دروست بکات بەو شێوەیەی کە خۆی‬ ‫مەبەستییەتی»‪.‬‬ ‫هیچ دەوڵەتێک بانگهێشتی پارتی نەکردووە‬ ‫بە پێچەوانەی حزب و الیەنەکانی تر‪ ،‬پارتی دیموکراتی کوردستان‬ ‫کە براوەی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمان بوو تائێستا هیچ‬ ‫بانگهێشت نامەیەکی فەرمی لەالیەن هیچ کام لەو دەوڵەتانەوە‬ ‫پێنەگەیشتووە‪ ،‬بە وتەی چاودێرانی سیاسیش بە مەبەستی کارکردنە‬ ‫سەر هێز و توانای پارتی‪ ،‬کۆماری ئیسالمی ئێران بانگهێشتی یەکێتی‬ ‫و بزوتنەوەی گۆڕانی ک��ردووە‪ ،‬چونکە ئەوان پێیان وابووە پارتی‬ ‫براوەی یەکەمە و تەنازول بۆ هیچ واڵت و حزبێک ناکات‪.‬‬ ‫بەپێی زانیارییەکان لە دوای هەڵبژاردنەوە تاوەکو ئێستا هیچ‬ ‫واڵتێک وەک حزب بانگهێشتی پارتی نەکردووە‪ ،‬بۆ پشتڕاستکردنەوەی‬ ‫زانیارییەکە پرس پەیوەندی بە وتەبێژ و ئەندامانی سەرکردایەتی‬ ‫پارتیەوە کرد‪ ،‬بەاڵم پەیوەندییەکە وەاڵمی نەبوو‪.‬‬ ‫دکتۆر محەمەد بازیانی‪ ،‬چاودێری سیاسی دەڵێت «بانگهێشت‬ ‫نەکردنی پارتی جێگای پرسیارە»‪ .‬بەاڵم پێیوایە تێڕوانینی ئێران‬ ‫بەرامبەر پارتی جیاوازە‪ ،‬ئەو دەڵێت «وا لێکدەدرێتەوە کە پارتی هیچ‬ ‫کێشەیەکی ناوخۆیی نییە و نایەوێت لەمەڕ ئەو بابەتە پرس و راوێژ بە‬ ‫دەوڵەتانی ترەوە بکات»‪.‬‬ ‫بە بۆچوونی ئەو چاودێرە سیاسیە نزیکی سنوری سلێمانی و بوونی‬ ‫گۆڕان و یەکێتیش لەو سنورەدا وایکردووە ئێران دەستی خۆی زیاتر‬ ‫بۆ ئەو دوو حزبە درێژ بکات‪ ،‬هەروەها وتیشی «ئێران رچاوی ئەوەی‬ ‫کردووە کە هەر سێ الیەن ( یەکێتی‪ ،‬گۆڕان‪ ،‬کۆمەڵ) کاریگەرییەکی‬ ‫پۆزەتیڤیان هەیە لە گۆڕەپانی سیاسیدا و دەیەوێت لە رێگەی ئەوانەوە‬ ‫فشار بخاتە سەر پارتی و پێکهێنانی کابینەیەک کە بە دڵی ئەوان‬ ‫بێت»‪.‬‬ ‫تورکیا و ئێران‪ ،‬دەیانەوێت چ حزبێک بەشداری کابینەی هەشتەم‬ ‫بکات‬ ‫بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست پرس کەوتووە‪ ،‬حکومەتی تورکیا‬ ‫دەیەوێت هەر چۆنێک بێت حزبێکی ئیسالمی بە تایبەتی یەکگرتوو‬ ‫بەشداری کابینەی هەشتەم بکات و بە پێچەوانەوەی کۆماری ئیسالمی‬ ‫ئێران کە پێداگری لەسەر بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی‬ ‫دەکات‪ ،‬هەربۆیەش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تا پرس و راوێژی‬ ‫بەو واڵتە نەکرد مەرجەکانی خۆی لە بەشداریکردنی کابینەی هەشتەم‬ ‫رانەگەیاند‪ .‬کۆمەڵی ئیسالمیش کە شەش کورسی پەرلەمانی‬ ‫بەدەستهێناوە‪ ،‬تاوەکو ئێستا یەکالیی نەبۆتەوە‪.‬‬ ‫دکتۆر دانا سەعید سۆفی‪ ،‬پێیوایە هەرچۆنێک بێت تورکیا دەیەوێت‬ ‫الیەنێکی ئیسالمی بە تایبەتی یەکگرتوو بەشداری کابینەی هەشت‬ ‫بکات‪ ،‬ئەویش بۆ زیاتر برەودان بە بەرژەوەندییەکانی‪ ،‬هاوکات ئەو‬

‫بێ رووتووش‬

‫*روون و ئاشکرایە و الی کەس شاراوە نییە‪ ،‬لە هەرێمی کوردستان‬ ‫دەیان کەناڵی راگەیاندن هەن و هەریەکەیان یا بە ئاشکرا یا بەدزیەوە‬ ‫وەکو سێبەری الیەنێک ئیش دەکەن‪ ،‬بەاڵم کارەساتەکە لەوەدایە کە‬ ‫بەشی کوردی کەناڵێکی ئاسمانی وەکو سەحەر زۆر لە وانەی خۆمان‬ ‫بێ الیەنانەتر رووداوەکان رووماڵ دەکات‪.‬‬ ‫( تەریق نابنەوە‪ ،‬داناڕزێن؟؟)‬ ‫*کاکە حەمەی حاجی مەحمود کە بەوە ناسراوە راشکاوانە و‬ ‫واقیعانە سیاسەت دەکات بگرە وەکو سەرۆکی حزبی کادیحینیش‬ ‫لە وەهم و سەراب ناژی‪ ،‬لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێ پارتی لەگەڵ‬ ‫یەکێتی حکوومەت پێکدێنێت و ناز و فیزی ئۆپۆزسیۆنیش هەڵناگرێ‪،‬‬ ‫ئەمەو شایەنی باسە دەشڵێ سێ الیەنە موعارەزەکە موسابەقەیانە بۆ‬ ‫بەشداری حکوومەت‪.‬‬ ‫(رەحمەت لەداک و بابت)‬ ‫*پێویستە بگوترێ یادکردنەوەی رۆژی دامەزراندنی هەر شارێک‬ ‫حاڵەتێکی ئاساییە و مافێکی بێ چەند و چونە‪ ،‬بەاڵم سەیرەکە ئەوەیە‬ ‫سلێمانی ‪ ٣٢٩‬ساڵە دامەزراوە ئەو بەیت و بالۆرەی بۆ دەکەن‪ ،‬ئەی‬ ‫ئەگەر تەمەنی وەکو هەولێر شەش هەزار ساڵ بێت دەبێ چی بکەن؟‬ ‫(ئەیکەن بەو رۆژەی کە قەرە وەیسی تیاکوژرا)‬ ‫*جێی باسە ئەندام پەرلەمانێکی پێشوی یەکگرتوو پاش ئەوەی‬ ‫‪ ٤٨‬ملیۆنەکەی وەرگ��رت رێک و راست فی سەبیل اللە پارەکەی‬ ‫بەبەرچاوی کامێراکان دابەشی سەر فەقیر و هەژاران کرد‪ ،‬بێ ئەوەی‬ ‫هیچ رێکالمیشی بۆ بکات!‬ ‫(گەر دەستی راستەت خێری کرد‪ ،‬با ئەوەی چەپە پێی نەزانێ)‬ ‫*دوای دوو مانگ دواکەوتن کۆمەڵەی ئۆتیزم گوایە کۆنگرەی‬ ‫بەستووە‪ ،‬بەاڵم نەلیژنەی ئامادەکاری و نەهەموارکردنەوەی پەیڕە و‬ ‫نەک راپۆری بەشەکانی نوسیبوو‪ ،‬لەوە الشەوە ‪ ٦٠‬ئەندامی تری‬ ‫رەشکردبۆوە‪ ،‬چونکە سەر بە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون‪.‬‬ ‫(ئەوەیە کۆنگرەی نموونەیی)‬ ‫*چەند رۆژی رابردوو بەرپرسێکی شاری کەرکووک لە بارەی دوایین‬ ‫تەقینەوەی ئەو شارە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دەیویست لە بایەخی‬ ‫کردە تیرۆریستییەکە کەم بکاتەوە و ورە بداتەوە خەڵک‪ ،‬دەیگوت‬ ‫ئەوان هیچ نین تەنیا ژاوەژاو و هەوڵێکن بۆ تێکدانی دەرونی خەڵک‪.‬‬ ‫(ئەوەی کەرکووک ژاوەژاو بێ‪ ،‬ئی هەولێر گاڵتەی مندااڵنە)‬

‫کادیرەی یەکێتی دەشڵێت «ئێران دەیەوێت یەکێتی یان گۆڕان‬ ‫بەشداری حکومەت بکات»‪.‬‬ ‫بە وتەی دکتۆر محەمەد بازیانی‪ ،‬پێکهێنانی کابینەی نوێ ماوەیەکی‬ ‫زۆری دەوێت‪ ،‬چونکە هەرالیەنە و داواک��اری تایبەتی خۆی هەیە‪،‬‬ ‫بۆیەش ئەگەری هەیە سیناریۆکانی ئەو دوو واڵتە بۆ ئەو کابینەیە‬ ‫سەرکەوتوو نەبێت‪.‬‬

‫چاودێرێکی سیاسی‪:‬‬ ‫دراوسێیەکان پێیانوایە پارتی هیچ‬ ‫کێشەیەکی ناوخۆی نیە‪ ،‬بۆیە بانگهێشتی‬ ‫هیچ دەوڵەتێک نەکراوە‬ ‫کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی‪:‬‬ ‫ئێران دەیەوێت یەکێتی یاخود گۆڕان‬ ‫بەشداری حکومەت بکات‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪190‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫‪5‬‬

‫‪ ٢٦‬هێڵی ئاسمانیمان هەیە‪ ،‬لەئێستادا سەفەر‬ ‫کردن بۆ ‪ ١٥‬واڵت هەیە‪ ،‬ئەوانی تر بەسیستەمی‬ ‫کۆنێکشنە‬

‫دیمانە‪ :‬تارا محەممەد‬

‫تەالر فایەق‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتی فرۆکەخانەی هەولێریی نێودەوڵەتی‪:‬‬

‫لەسەرەتای ئەمساڵدا خەاڵتی باشترین فڕۆکەخانەمان لەهەموو رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست وەرگرت‬

‫پرس‪ :‬لەرووی ریزبەند و ئیمتیازەوە‪ ،‬لەسەر ئاستی جیهان فڕۆکەخانەی‬ ‫هەولێر ژمارە چەندە و پێگەی لەچ ئاستێکدایە؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬لەراستیدا بەراوردکردنی فڕۆکەخانەکان هەندێک زەحمەتە‪،‬‬ ‫فڕۆکەخانەی هەولێریش لەچاو ئەوەی کە کوردستان ماوەیەکی کەمە‬ ‫لەبواری فڕۆکەوانی دەستبەکار بووە‪ ،‬سەرەڕای ئەو بەربەستانەی کە‬ ‫لەگەڵ بەغدا هەمانە و هەموو گەشتە ئاسمانییەکان لەژێر دەستی‬ ‫دەسەاڵتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقییە‪ ،‬فڕۆکەخانەکەمان زۆر باش‬ ‫بەرەو پێشچووە‪ ،‬بەهۆی بەرزی رێژەی گەشەکردنی کە ‪ %٥٣‬بووە‪،‬‬ ‫لەسەرەتای ئەمساڵدا خەاڵتی باشترین فڕۆکەخانەمان لەهەموو رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست وەرگرت‪ ،‬ئەوەش دەستکەوتێکی دڵخۆشکەر بوو‪ ،‬لەکاتێکدا‬ ‫ئێمە لەسەرەتای کارکردنداین و هێشتا ئیشی زۆر گەورەتر ماوە ئەنجامی‬ ‫بدەین‪ ،‬هەروەها یەکەم فڕۆکەخانەین لەعێراقدا کە بووین بە ئەندام‬ ‫لەئەنجومەنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەو ئیش و کارانە چین کە بەنیازن لەداهاتوودا ئەنجامی بدەن؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬وەکو ئیدارە لە هەرێمی کوردستان جیهەتێک و دەزگایەکی‬ ‫فڕۆکەوانیمان نییە و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەدایە‪،‬‬ ‫لەکاتێکدا زۆربەی زۆری فڕۆکەخانە جیهانییەکان سەربەخۆن‪ ،‬چونکە‬ ‫سروشتی کارکردنی فڕۆکەوانی لەگەڵ دام و دەزگا حکومییەکان جیاوازە‪،‬‬ ‫تەنانەت هەتا ئێستا سەر بە دەسەاڵتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقین و‬ ‫خاوەن هیچ بڕیارێک نین و لەهیچ کارێکیش رامان وەرناگیرێت‪ ،‬لەالیەکی‬ ‫دیکەوە بەهۆی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی ل��ەرووی ب��ەرزی رێژەی‬ ‫گەشەکردن بەدەستمان هێنا‪ ،‬فڕۆکەخانەکەمان پێویستی بە فراوانکردن‬ ‫هەیە‪ ،‬ئەگەرچی ئێمە لەو بڕوایەدا بووین تاوەکو چوار ساڵی دیکە‬ ‫پێویستیمان بەفراوانکردنی فڕۆکەخانە نەبوو‪ ،‬بۆیە پێویستە لەدووالیەنی‬ ‫سەرەکی هەوڵی زیاتر بدەین لەالیەک پێگەی فڕۆکەخانە لەجیهاندا قایم‬ ‫بکەین و لەالیەکی دیکەوە هەوڵبدەین بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا هەندێ‬ ‫کار و پڕۆژە ئەنجامبدەین و هەندێ دەس��ەاڵت وەربگرین‪ ،‬سەرەڕای‬ ‫ئەوانەش لەرووی تەکنیکی و ئیدارییەوە ئیشی زۆر ماوە ئەنجامیان‬ ‫بدەین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بوونی هەولێر بە پایتەختی گەشتیاری بۆ ساڵی ‪ ٢٠١٤‬بەهۆی‬ ‫زۆری رێژەی گەشتیارانەوە تاچەند ئەرکی فڕۆکەخانەی هەولێر قوڕستر‬ ‫دەکات؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬بەپێی تەوەقوعاتی خۆمان بۆ ساڵی داهاتوو رێژەی‬ ‫گەشتیاران بگاتە سێ ملیۆن کەس‪ ،‬ئەوەش کاریگەری لەسەر ئێمە‬ ‫دروست دەکات‪ ،‬وەکو دەروازەیەکی سەرەکی و دەبێت خۆمان بۆ ئەو‬ ‫پێشوازییە ئامادە بکەین‪ ،‬ئەویش بە فراوانکردنی فڕۆکەخانە‪ ،‬هەروەها‬ ‫فڕۆکەخانە لەرووی رێکالمکردن و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران رۆڵێکی‬ ‫باشی هەبووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زێتری ئەو کەلوپەالنە چین کە لەکوردستانەوە ئاودیو دەکرێن‪،‬‬

‫یان بەپێچەوانەوە؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬ئەو کەلوپەالنەی کە دێتە ژوورەوە زیاترە لەوەی رەوانەی‬ ‫دەرەوە دەکرێت‪ ،‬رێژەکەی ‪ %٩٠‬بەرامبەر بە ‪ ،%١٠‬زیاتریش کەلوپەلەکان‬ ‫هی کۆمپانیای نەوت و خۆراک و کەلوپەلی بیناسازییە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆر قسە لەسەر داهاتی فڕۆکەخانەکان دەکرێ‪ ،‬دەکرێ بپرسین‬ ‫داهاتی سااڵنەی ئێوە چەندە و بۆ کوێ دەچێت؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬هەموو داهاتەکانی فڕۆکەخانە بەگشتی بۆ وەزارەتی‬ ‫دارایی دەڕواتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر وەکو فڕۆکەخانە بەراوردی بکەین دەبینین‬ ‫فڕۆکەخانەکان لەزۆربەی واڵتان گەورەترین داهاتیان بۆ واڵتەکەیان هەیە‪،‬‬ ‫کەچی بەداخەوە ئێمە ئەو دەسەاڵتەمان نییە‪ ،‬چونکە داهاتەکانی‬ ‫فڕۆکەخانەکەمان هەمووی بۆ بەغدا دەڕوات‪ ،‬لەکاتێکدا پێویست بوو‬ ‫ئەو داهاتە بۆ خودی فڕۆکەخانە بێت‪ ،‬بەمەبەستی فراوانکردن و‬ ‫گەشەپێدانی‪ ،‬تەنانەت خەرجی فڕۆکەخانەش وەکو بەڕێوەبردن‪ ،‬راهێنانی‬ ‫ستاف‪ ،‬چاککردنەوە‪ ،‬حکومەتی هەرێم دەیکات‪ ،‬زیاتریش کارمان لەسەر‬ ‫ئەوە کردووە کە ئاسانکاری بۆ هێڵە ئاسمانییەکان بکەین بۆ ئەوەی‬ ‫هانیان بدەین تاوەکو ژمارەیان زۆر بێت‪ .‬لەسااڵنی رابردوودا هەمووی‬ ‫پێنچ تا شەش هێڵی ئاسمانیمان هەبوو‪ ،‬کەچی ئێستا خۆشبەختانە ‪٢٦‬‬ ‫هێڵی ئاسمانیمان هەیە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا لەبەغداوە رێژەی داهات بۆ فڕۆکەخانەکەتان ناگەڕێتەوە؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬نەخێر‪ ،‬بەهیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا هەوڵتان نەداوە ئەو کێشانە چارەسەربکەن؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬ئەو مەسەالنە زیاتر دیپلۆماسین‪ ،‬عێراق وەکو واڵتانی دیکە‬ ‫نییە فڕۆکەخانەکانی سەربەخۆ بن‪ ،‬تەنانەت سوڵتەکەشمان سەربەخۆ‬ ‫نییە‪ ،‬واتا سوڵتەی فڕۆکەوانی مەدەنی وەکو واڵت��ان دەستەیەکی‬ ‫سەربەخۆ نییە‪ ،‬بەڵکو سەر بە وەزارەتی گواستنەوەیە‪ ،‬هەروەها وەکو‬ ‫هەرێم دەزگایەکی فڕۆکەوانیمان نییە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وەکو فڕۆکەخانە لەرووی ئەمنییەوە پەیوەندیتان لەگەڵ کامە‬ ‫وەزارەت هەیە؟‬ ‫ت��ەالر فایەق‪ :‬لەبەرئەوەی گواستنەوە عیالقەتی ئەمنی نییە‪،‬‬ ‫پەیوەندیەکەمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەکرێ بە داتا پێمان بڵێی لەم ساڵدا‪ ،‬یان لەساڵی ‪ ،٢٠١٢‬داتا و‬ ‫ژمارەی ئەو پاسپۆرتە تەزویرانە چەند بوون کە لەالیەن ئێوەوە گیراون؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬هەرچەند لەئێستادا ژمارەکەم النییە‪ ،‬بەاڵم پاسپۆرتی‬ ‫تەزویر زۆرە‪ ،‬هەم پاسپۆرتە بیانییەکان و هەم عێراقییەکان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەگوترێت خزمەتگوزار و کارمەندانی ناو فڕۆکەخانە زیاتر‬ ‫بیانین‪ ،‬ئەوە تاچەند راستە؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬ئەوە راست نییە‪ ،‬ئەو بیانییانەی کە دەبیندرێن لەوانەیە‬ ‫هێڵە ئاسمانییەکان بن‪ ،‬خزمەتگوزاری زەمینی و نەوت و پاککردنەوەبن‪،‬‬ ‫وەکو کارمەند تەنیا دوو کەسی گرێبەستمان هەیە‪ ،‬لەکاتێکدا ئەگەر‬

‫بیانیش بن زۆر ئاساییە‪ ،‬چونکە واپێویست دەک��ات بە بەردەوامی‬ ‫سوود لەشارەزایی و خیبرەی تازە وەربگیرێت‪ ،‬بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی‬ ‫شارەزاییەکان دروست بێت‪ ،‬بەداخەوە ئێمە تائێستا نەمانتوانیوە ئەو‬ ‫تیمە گەورەیە دروست بکەین‪ ،‬ئەگەر سەیری فڕۆکەخانەیەکی وەکو‬ ‫دوبەی بکەین دەبینین ‪ %٨٠‬ی کارمەندانی بەریتانین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەئێستادا گەشتە ئاسمانییەکانتان بۆ چەند واڵت دەڕوات؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬وەکو گوتم ‪ ٢٦‬هێڵی ئاسمانیمان هەیە‪ ،‬لەئێستادا سەفەر‬ ‫کردن بۆ ‪ ١٥‬واڵت هەیە‪ ،‬ئەوانی تر بەسیستەمی کۆنێکشنە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ژمارەی گەشتیاران لەرۆژێکدا دەگاتە چەند کەس؟‬ ‫تەالر فایەق‪ :‬النی کەم رۆژانە دەگاتە ‪ ٢٥٠٠‬گەشتیار‪.‬‬

‫پڕۆفایل‪:‬‬ ‫تەالر فایەق ساڵح بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی هەولێریی‬ ‫نێودەوڵەتی‪ ،‬لەدایکبووی ساڵی ‪ ١٩٦٧‬لە شاری سلێمانی‪.‬‬ ‫دەرچ��ووی کۆلیژی ئ��اداب بەشی وەرگێڕان لەزانکۆی بەغدا‪،‬‬ ‫سااڵنێک لەگەڵ رێکخراوی یوئێن کاری کردووە‪ ،‬لەدەرەوەی واڵت‬ ‫چەندین بڕوانامەی وەرگرتووە‪ ،‬لەسااڵنی هەشتاکان لەگەڵ هێڵی‬ ‫ئاسمانی عێراقی کاری کردووە‪ ،‬ماوەیەک لەنوێنەرایەتی حکومەتی‬ ‫هەرێم لەلەندەن کاری کردەوە‪ ،‬ساڵی ‪ ٢٠٠٩‬گەڕاوەتەوە کوردستان‬ ‫و بووە بە جێگری بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و دواتریش‬ ‫لەساڵی ‪ ٢٠١٠‬بووە بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی هەولێریی‬ ‫نێودەوڵەتی‪.‬‬

‫یەکەم فڕۆکەخانەین لەعێراقدا کە بووین‬ ‫بە ئەندام لەئەنجومەنی فڕۆکەخانە‬ ‫نێودەوڵەتییەکان‬ ‫هەتا ئێستا سەر بە دەسەاڵتی فڕۆکەوانی‬ ‫مەدەنی عێراقین و خاوەن هیچ بڕیارێک‬ ‫نین و لەهیچ کارێکیش رامان وەرناگیرێت‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪190‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫ئەو دەنگانەی هێناومە لەوانەیە هیچیان هی ئەندامانی خۆم‬ ‫نەبێت‬ ‫خدر روس��ی‪ ،‬سکرتێری بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان‬ ‫رایدەگەیەنێت کە ئەو پێشنیازەی پارتی و یەکێتی کردوویانە بۆ‬ ‫پێکهێنانی کابینەی هەشتەم زۆر باشە و پێویستە پشتگیری لێبکرێت‪،‬‬ ‫هەروەها دەشڵێت «برادەرانی ئۆپۆزیسیۆن بە شێوەیەکی تاکڕەوانە‬ ‫دەیانەوێت چەندین الیەنی تر لە حکومەت بێبەش بکەن»‪ .‬لە بەشێکی‬ ‫تری ئەو دیدارەدا ناوبراو باس لەبوونی تەزویر دەکات‪ ،‬بەاڵم راشی‬ ‫دەگەیەنێت «بەو شێوەیە نەکراوە کە ئەنجامەکان سەراوژێر بکات»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە یەکگرتنیان لەگەڵ حزبی شیوعی دەڵێت «هەست دەکەم‬ ‫دۆستایەتی باشترە نەوەک یەکگرتن»‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬توانا شێخانی‬

‫خدر روسی بۆ پرس‪:‬‬

‫دڵنیام یاری بە رێژەی دەنگەکانمان کراوە‬ ‫پرس‪ :‬وەک حزب ئێوە لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی‬ ‫پەرلەمان ‪ ٢٨٥‬دەنگتان هێناوە‪ ،‬لە کاتێکدا نزیکەی ‪ ٢‬هەزار‬ ‫ئەندامتان هەیە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬هیچ حزبێک نیە لە رێژەی دەنگەکانی خۆی‬ ‫رازی بێت‪ ،‬دڵنیام یاری بە رێژەی دەنگەکانمان کراوە‪،‬‬ ‫تەزویر کراوە‪ ،‬بەاڵم بەو رادەیەش نەبووە کە ئەنجامەکان‬ ‫سەراوژێربکات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هەستت بەوە کردووە کە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی‬ ‫حزبەکەت دەنگیان پێنەداوی؟‬ ‫خدر روس��ی‪ :‬ب��ەرێ وەاڵ تەئکیدم دەنگیان پێنەداوم‪،‬‬ ‫هەروەها جگە ل��ەوەش لەوانەیە ئەو دەنگانەی هێناومە‬ ‫هیچیان هی ئەندامانی خۆم نەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێوە نزیکەی ‪ ٢٠‬ساڵە دام��ەزراون و لە هیچ لە‬ ‫هەڵبژاردنێکیش کورسیتان بەدەست نەهێناوە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬تائێستا لە هەلومەرجی حزبایەتی‪ ،‬هێزە‬ ‫ئیقلیمییەکان رۆڵێکی سەرەکیان لە گۆڕەپانی سیاسی‬ ‫هەرێمدا هەبووە‪ ،‬بۆ نموونە ئێران و تورکیا و سعودیە و‬ ‫ئەمریکا و هتد‪ ..‬ئەوانە هەمووی پاڵ دەدەنە حزبەکان‪،‬‬ ‫تاوەکو بە گوێرەی سیاسەتی ئەوان کاربکەن و هەر ئەوانیش‬ ‫وایانکردووە کورسی پەرلەمانی بهێنن‪ ،‬بەاڵم حزبە چەپەکانی‬ ‫کوردستان هیچ دەوڵەتێک نیە پشتگیری و پشتیوانی بکات‬ ‫و ئەو دەوڵەتانەی کە هاوکاری برادەرانی ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫دەکەن هاوکاری ئێمەی چەپ ناکەن‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬چاودێرانی سیاسی پێیانوایە بە گشتی حزبە‬ ‫بچووکەکان رۆڵێکی ئەوتۆیان لە گۆڕەپانی سیاسیدا نییە‬ ‫و تەنها دامەزراندنی کۆمەڵێک کەسە بە پلەی ئەندامی‬ ‫مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬پێموایە هەر حزبە بە قەبارەی خۆی رۆڵی‬ ‫هەیە‪ ،‬هەروەها ئەوەش راست نیە کە ئەگەر حزبێکی گەورە‬ ‫یاخود ناوەندبێت هەموو سیاسەتێکی بۆ خزمەتکردنی‬ ‫کوردستانە‪ ،‬لە هەمان کاتیشدا حزبە چەپەکان سیاسەتیان‬ ‫کردۆتە پارە و ئەوال و ئەوال‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬رۆژ دوای رۆژ حزبە چەپەکان لە پاشەکشەدان‪،‬‬ ‫داهاتووی چەپەکانی کوردستان چۆن دەبینی؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬داهاتوویان بەرەوباشی دەڕوات‪.‬‬

‫پرس‪ :‬بەاڵم لە سێ هەڵبژاردنی راب��ردوو بینیمان هیچ‬ ‫ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەهێنا؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬پێموایە بەرەبەرە سیستەمەکە بەرەوباشتر‬ ‫دەڕوات و کاریگەری لەسەر ئێمە دەبێت‪ ،‬بەاڵم نابێت ئەوەش‬ ‫لە یاد بکەین ئەگەر چەپەکانی کوردستان یەکگرتووبن سێ‬ ‫تا چوار کورسی دەهێنن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تائێستا هیچ پرۆژەیەکتان هەبووە بۆ یەکگرتنی‬ ‫حزبە چەپەکان؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬ناوەاڵ تائێستا هیچ شتێکی وەها نەبووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫واباشە لە کاتی هەڵبژاردنەکان چەپەکان بە یەک لیست‬ ‫بەشداری هەڵبژاردن بکەن‪ ،‬ئەویش بۆ ئەوەی دەنگەکانیان‬ ‫پەرت و باڵو نەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەی چۆنە لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو رێکنەکەوتوون؟‬ ‫خدر روس��ی‪ :‬ئەمجارە هەر الیەنێک ویستی بە لیستی‬ ‫سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بکات‪ ،‬ئەویش بۆ ئەوەی‬ ‫قەبارەی راستەقینەی خۆی بزانێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێوە دوو هەڵبژاردنە لەگەڵ حزبی شیوعی بەشداری‬ ‫هەڵبژاردنەکان دەکەن‪ ،‬چۆنە ماڵتان تێکەڵ ناکەنەوە؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬ئەوە شتێکی باشە‪ ،‬بەاڵم دەبینین خەڵک‬ ‫هەیە لە ناو یەک حزب ناکۆکیان هەیە چ جای ئەوەی‬ ‫دوو حزب ببێتە حزبێک‪ ،‬هەستدەکەم دۆستیان بین باشترە‬ ‫نەوەک یەکبگرین و دواتر جیابینەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ماوەیەک پرۆژەیەک لەبارەی بودجەی حزبەکان‬ ‫هەبوو‪ ،‬بەپێی ئەو پرۆژەیە بێت هەرحزبە و بەقەبارەی‬ ‫ژمارەی کورسی پەرلەمانی بودجەی پێدەدرێت‪ ،‬راتان لەسەر‬ ‫ئەو پرۆژەیە چییە؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬ئێمە ‪ ٣٠‬ملیۆن وەردەگرین کە ناکاتە هیچ و‬ ‫بەشی کرێی خانووی بارەگاکانمان ناکات‪ ،‬جگە لەوەش پێش‬ ‫یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارە ئێمە فەرمانبەری حکومەت‬ ‫بووین و دواتر موچەکەمان هاتە سەر ئەو ‪ ٣٠‬ملیۆنە‪ ،‬واتە‬ ‫لەو ژمارەیە زیاتر لە نیوە موچەی ئەندامانی پێدەدەین‪،‬‬ ‫سەیرە هەندێک الیەن هەنە ماوەیەکە پەیدابوونە کە خۆیان‬ ‫بودجەیەکی زۆر وەردەگرن و رەخنەش لە بودجەی ئێمە‬ ‫دەگرن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم کۆمەڵێک ئەگەر‬

‫لەبەردەستدایە‪ ،‬پێتوایە کامیان سەرکەوتوو دەبێت؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬ئەو پێشنیازەی کە پارتی و یەکێتی کردوویانە‬ ‫زۆر باشە و لەگەڵ واقیعیدا دەگونجێت‪ ،‬ئۆپۆزیسیۆن بە‬ ‫شێوەیەکی تاکڕەوانە بیردەکاتەوە و دەیەوێت بەشێک‬ ‫لە حزبەکانی تر لە حکومەت بێبەش بکات‪ ،‬پشتگوێ‬ ‫خستنی ئەوانیش کارێکی هەڵەیە و دەرئەنجامی خراپیشی‬ ‫لێدەکەوێتەوە‪ .‬پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان کە‬ ‫سەرجەم هێز و الیەنەکان بەشداری تێدا بکەن کارێکی باشە‬ ‫و سەرکەوتوو دەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەو تاکە کورسیەی کە بەدەستانهێناوە‪ ،‬پێت باشە‬ ‫حزبی شیوعی بەشداری حکومەت بکات؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬وا باشترە بەشداری حکومەت بکات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەشێوەیەک بەشدارییەکی کارابێت نەوەک تەنها هەیکەلی‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەاڵم لە ماوەی چوارساڵی رابردوو وەزارەتەکەی‬ ‫حزبی شیوعی بە الوازترین وەزارەت وەسف دەکرێت و‬ ‫هونەرمەندان و رۆشنبیرانیش گلەییەکی زۆریان لە وەزیرەکەی‬ ‫هەیە‪ ،‬ئێوە چی دەڵێن؟‬ ‫خدر روسی‪ :‬ئاخر کێشەکە ئەوەیە بەڕێوەبەرێکی پارتی و‬ ‫یەکێتی دەسەاڵتی لە وەزیر زیاترە‪ ،‬خۆی کێشەکە لێرەوە‬ ‫دەست پێدەکات‪.‬‬

‫لەگەڵ شیوعی دۆستایەتی باشترە نەوەک‬ ‫یەکگرتن‬ ‫بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم‪ ،‬پێشنیازەکەی‬ ‫پارتی و یەکێتی لە هەمووی باشترە‬ ‫هیچ دەوڵەتێک پشتگیری چەپەکانی کوردستان‬ ‫ناکات‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪190‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫‪7‬‬

‫دوو ئەندامە سەرکردایەتییە دەستلەکارکێشاوەکەی یەکگرتوو‬ ‫ئەمینداری ئێستا بایەخ بە پرسەکانی ئافرەتان نادات‬ ‫بەدواداچوون‪ :‬توانا شێخانی‬

‫شارەزاییەکی ئیسالمی سیاسی‪:‬‬ ‫ئەگەری هەیە دەست لە کارکێشانەوەی‬ ‫خوشکانی یەکگرتوو بەردەوام بێت‬

‫خوشکانی یەکگرتوو کێشەیان لەگەڵ ئەمینداری گشتی‬ ‫هەیە‬ ‫بە پێچەوانەی سەاڵحەدین بەهائەدین ئەمینداری‬ ‫پێشووی یەکگرتوو‪ ،‬محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی ئێستای‬ ‫یەکگرتوو‪ ،،‬بەهۆی ئەو ئەزموونە کەمەی کە هەیەتی تائێستا‬ ‫نەیتوانیوە دڵی زیاتر لە نیوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی‬ ‫و سەرکردایەتی حزبەکەی لە خۆی رازی بکات‪ ،‬هاوکات رۆژ‬ ‫دوای رۆژ ئافرەتانی حزبەکەی گرفتەکانیان لەگەڵ ئەمیندار‬ ‫و مەکتەبی سیاسی ئاشکرا دەکەن و زەقتر دەبێتەوە‪ ،‬بە‬ ‫جۆرێک ئەوان دەڵێن لە ناو یەکگرتوو پێشنیازەکانمان بە هەند‬ ‫وەرناگرێت و ناکرێتە پڕۆژە و کاری لەسەر ناکرێت‪.‬‬ ‫ئەگەرچی هەر یەک لە بەیان نوری و سەبرییە غەفار دان‬ ‫بەوەدانانێن کە لەگەڵ ئەمینداری یەکگرتوو کێشەیان هەبێت‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەبوبەکر کاروانی دان بەوەدا‬ ‫دەنێت کە ئەگەری کێشە لە ئارادایە و ئەوەش بە ئاسایی‬ ‫دادەنێت‪ ،‬چونکە ئەو دەڵێت «خوشکەکانمان لەوانەیە تموحی‬ ‫پۆستیان زیاتربێت لەوەی کە ئێستا هەیانە‪ ،‬هەر بۆیەش‬ ‫بوونی کێشە و گرفت ئاساییە و گرنگ ئەوەیە کارێک بکەن‬ ‫بۆ پێشخستنی کارەکانی حزب و رازیکردنی دڵی جەماوەری‬ ‫کوردستان»‪.‬‬

‫سەبرییە غەفار‬

‫خوشکانی یەکگرتوو دەست لە کاردەکێشنەوە‬ ‫ئەگەرچی لە ناو یەکگرتووی ئیسالمیدا ئەو ئافرەتانەی کە‬ ‫پۆستیان هەیە لە پەنجەی دەست تێپەڕ ناکات و ئەوانیش یەک‬ ‫لە دوای یەک دەست لە کاردەکێشنەوە‪ ،‬بەپێی ئەو زانیارییانەی‬ ‫کە دەست پرسیش کەوتووە ئەو ئافرەتانە پۆستەکانیان‬ ‫تەنها کارتۆنی بووە‪ ،‬چونکە ئەوان نەیاتوانیوە بە گوێرەی‬ ‫ئەو بەرپرسیارەتیەی هەیانە کاربکەن و بۆچوونەکانیشیان بە‬ ‫هەند وەرناگیرێت‪ ،‬بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بەشێکی تریش لەو‬ ‫ئافرەتانەی کە بەرپرسیارییەتیان هەیە لە ناو ئەو حزبەدا بە‬ ‫ناچاری دەست لە کاربکێشنەوە‪.‬‬ ‫بەیان نوری ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە هاوکات‬ ‫بەرپرسی دەزگ��ای هەڵبژاردن ب��ووە و م��اوەی مانگێکە لە‬ ‫بەرپرسیارەتی ئەو دەزگایە دەستی لە کارکێشاوەتەوە‪ ،‬ناوبراو‬ ‫هۆکارەکەی بۆ ئەو ئەنجامە خراپە دەگەڕێنێتەوە کە ئافرەتانی‬ ‫حزبەکەی بەدەستیانهێناوە‪ ،‬بەیان نوری لە لێدوانێکیدا بۆ‬ ‫پرس س��ەڕەڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ئەوەشی وت‬ ‫«پێش هەڵبژاردن کۆمەڵێک گرفت هەبوو بۆ ئەو مەبەستە‬ ‫مەکتەبی سیاسیم ئاگادارکردەوە‪ ،‬بەاڵم نیازی چارەسەرکردنیان‬ ‫نەبوو‪ ،‬بۆیە باشترین چارەسەر دەست لە کارکێشانەوە بوو»‪.‬‬ ‫گوتیشی «لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان مەکتەبی سیاسی‬ ‫لە ئۆرگانەکانیدا پشتگیری ئافرەتانی نەدەکرد و بە هەموو‬ ‫شێوەیەک فەرامۆشی کردبوون‪ ،‬بۆیە نەمانبینی ئافرەتێک‬ ‫دەنگێکی بەرچاو بهێنێت»‪.‬‬ ‫دوا بەدوای دەست لە کارکێشانەوەی بەیان نوری‪ ،‬سەبرییە‬ ‫غەفار ئەندامی سەرکردایەتی‪ ،‬دەستی لە بەرپرسیارییەتی‬ ‫رێکخراوی خوشکانی حزبەکەی کێشایەوە و هۆکارەکەشی‬ ‫بۆ کۆمەڵێک گرفت دەگەڕێنێتەوە کە حزبەکەشی لێ‬ ‫ئاگادارکردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم هەر وەکو خۆی باسی لێوە دەکات‬ ‫کێشەکانیان بە هەند وەرنەگرتووە‪ ،‬هەر بۆیەش بە ناچاری‬ ‫دەستی لە کارکێشاوەتەوە‪ .‬جگە لەوەش ناوبراو بە پرسی‬ ‫راگەیاند کە لە کاتی کاندیدکردنی ئافرەتەکان پرس و رایان‬

‫بەیان نوری‬

‫بەهۆی گوێنەدان بە پێشنیاز و داواکارییەکانیان‪ ،‬هەریەک‬ ‫لە بەرپرسی دەزگ��ای هەڵبژاردن و رێکخراوی خوشکانی‬ ‫یەکگرتووی ئیسالمی دەست لە پۆستەکانیان دەکشێننەوە‪ ،‬ئەو‬ ‫دوو بەرپرسە کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیشن پێیانوایە‬ ‫لە ناو مەکتەبی سیاسیدا هیچ گرنگیەک بە ئافرەتان نادرێت‬ ‫و بەرپرسیارەتیەکانیان تەنها کارتۆنیە‪ ،‬ئەو دوو بەرپرسە‬ ‫دەست لە کارکێشاوەی یەکگرتوو ئاشکراشی دەکەن کە لە‬ ‫کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا حزبەکەیان لە هیچ ئۆرگانێکیاندا‬ ‫پشتگیری ئافرەتانیان نەکردووە‪ ،‬هەربۆیەش وەک هەڵوێستێک‬ ‫ناچاربوونە دەست لە پۆستەکانیان هەڵبگرن‪ ،‬لەبەرامبەریشدا‬ ‫ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیان دەڵێت «دەست لە کارکێشانەوەی‬ ‫ئەو دوو خوشکە زۆر ئاساییە و ئەوان تموحی زیاتریان هەیە‬ ‫بە بەراورد لەوەی بەدەستیان هێناو»‪ .‬شارەزایەکی ئیسالمی‬ ‫سیاسیش هۆکارەکەی بۆ ئەمینداری گشتی دەگەڕێنێتەوە و‬ ‫پێیوایە هیچ گرنگیەکی بە ئافرەتانی حزبەکەی نەداوە‪.:‬‬

‫پێنەکراوە‪ ،‬هەروەها گوتیشی «کۆمەڵێک گرفت هەیە و‬ ‫دەبێت مەکتەبی سیاسی هەوڵی چارەسەرکردنی بدات»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە دەست لە کارکێشانەوەی بەیان نوری و‬ ‫سەبرییە غەفار‪ ،‬ئەبوبەکر کاروانی ئەندامی مەکتەبی‬ ‫سیاسی یەکگرتوو دەڵێت «یەکگرتووش وەک حزبەکانی‬ ‫تر بەدەر نییە لە کێشە و گرفت و دەست لە کارکێشانەوەی‬ ‫ئەوانیش پەیوەندی بە خۆیانەوە هەبووە‪ ،‬بە جۆرێک‬ ‫هەستیان ک���ردووە گرنگیان پێنادرێت»‪ .‬ه��ەروەه��ا‬ ‫ئەوەشی وت «لە کاری حزبایەتی عاجزبوون و دەست لە‬ ‫کارکێشانەوە زۆر ئاساییە»‪.‬‬ ‫شارەزایەکی ئیسالمی سیاسی پێیوایە سەرکردایەتی‬ ‫یەکگرتوو ئەوەندەی لە خەم و گرنگیدان بە پیاوانە نیو‬ ‫هێندە گرنگی بە توانای ئافرەتەکانیان نادەن‪ ،‬جومعە‬ ‫عەباس شارەزا لە ئیسالمی سیاسی بە پرسی راگەیاند‬ ‫«ئەگەری هەیە دەس��ت لە کارکێشانەوەی ئافرەتانی‬ ‫یەکگرتوو بەردەوام بێت‪ ،‬چونکە خۆیان هەست دەکەن‬ ‫گرنگیان پێنادرێت و پێشنیازەکانیان بە هەند وەرناگیرێت‪،‬‬ ‫ئیتر ئەو بەرپرسیارەتیەیان بۆ چیە»‪.‬‬ ‫جومعە عەباس ئەوەشی وت «یەکگرتوو بۆ رازیکردنی‬ ‫ئەندامە خوشکەکانی هەندێک پۆستی کارتۆنیان پێداون‪،‬‬ ‫ئەمەش بۆ ئەوەی ئەندامە ئافرەتەکانیان لە خوارەوە هەست‬ ‫بە فەرامۆشکردن نەکەن و دەست لە کارنەکێشنەوە»‪ .‬ئەو‬ ‫شارەزایە ئەوەشی نەشاردەوە‪ ،‬کە ئەگەر یەکگرتوو بەو‬ ‫ئاوازە بڕوات لەوانەیە چەندین ئافرەتی دیاریان دەست لە‬ ‫کاربکێشنەوە‪ ،‬چونکە دەست لە کارکێشانەوەی ئەو دوو‬ ‫ئافرەتە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ مەکتەبی سیاسی‪.‬‬

‫شارەزاکەی ئیسالمی سیاسی جومعە عەباس پێیوایە گرنگی‬ ‫نەدانی ئافرەتانی حزبەکەی لەالیەن ئەمیندارەوە کێشەی‬ ‫سەرەکی بۆ ئافرەتان دروستکردووە‪ ،‬چونکە لە ماوەی ئەو دوو‬ ‫ساڵەدا ئەوان بێزاربوونە لەو هەڵوێستەیی و پێشبینی دەکرێت‬ ‫چەندین بەرپرسی تریشیان دەست لە کاربکێشنەوە‪ ،‬چونکە‬ ‫کێشەی یەکگرتوودا ئەوەیە تاوەکو ئێستا کارو بەرنامەی دیار‬ ‫نییە‪ .‬هەروەها ئەو شارەزایەی ئیسالمی سیاسی ئاشکراشی‬ ‫دەک��ات کە لە بەڕێوەبردنی حزبدا سەاڵحەدین بەهائەدین‬ ‫شارەزایەکی باشتری هەبووە و ئەگەر لەسەردەمی ئەودا بوایە‬ ‫ئافرەتان دەستیان لە کارنەدەکێشایەوە‪.‬‬

‫بەرپرسی پێشووی دەزگای هەڵبژاردن‪:‬‬ ‫ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ ئافرەتان چەندین‬ ‫پرسیاری دروستکرد‬

‫بەرپرسی پێشووی رێکخراوی خوشکان‪:‬‬ ‫ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی‪:‬‬ ‫لەوانەیە ئەو دوو خوشکە کێشەیان لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە هەبوو مەکتەبی سیاسیم لێ‬ ‫ئاگادارکردەوە‪ ،‬بەاڵم وەاڵمیان نەبوو‬ ‫مەکتەبی سیاسی هەبێت‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪190‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫بەراوردی سەردانەکەی مالیکی بۆ ئەمریکا لە نێوان ‪٢٠١٣-٢٠١١‬‬ ‫دوو ساڵ لەمەوبەر ستایش بوو‪ ...‬ئەمساڵ حاڵەتێکی شەرمەزاریی بوو‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬کاوە هادی‬

‫عەلی موسەوی راوێژکاری راگەیاندنی نوری مالیکی سەرۆک‬ ‫وەزیرانی عێراق‪ ،‬ئەوەی رەتکردەوە کە چەند هۆکارێکی ناوخۆیی‬ ‫هەبن‪ ،‬کە وایان لە مالیکی کردبێت درێژەی سەردانەکەی لە‬ ‫واشنتۆن بپچرێنێت و بگەڕێتەوە بەغدا‪ ،‬کەچی ئەو هەوااڵنەی‬ ‫کە کەناڵی عێراقییە لەنێردراوەکەی وەرگ��رت بوو کە لە‬ ‫واشنتۆنەوە دەیگواستەوە‪ ،‬لەناوەرۆکیان باسیان لەوە دەکرد‬ ‫کە چەند هۆکارێکی لەناکاو وایکردووە مالیکی بگەڕێتەوە بەغدا‬ ‫و کۆتایی بەو سەردانەی بهێنێ کە بڕیار بوو پێنج رۆژ بەردەوام‬ ‫بێت‪ ،‬کەچی ئەو لە رۆژی چوارەم دا گەڕایەوە‪.‬‬ ‫لەسەر هەمان بابەت عەلی موسەوی راوێژکاری سەرۆک‬ ‫وەزی���ران ل��ە لێدوانێکی ب��ۆ رۆژن��ام��ەی شەرقولئەوسەت‬ ‫دەڵێ»هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە ئێمە پێش کاتی دیاریکراو‬ ‫بگەڕێینەوە‪ ،‬ئەوەبوو کە لە بەرنامەی کاردا ئەوە دیارکرابوو‬ ‫کە سەرۆک وەزیران رۆژێکیان چاوی بە پەنابەرانی عێراقی‬ ‫بکەوێت لە ئەمریکا‪ ،‬بەاڵم سەرمان لەوە سورما کە زانیمان‬ ‫سەرپەرشتیارانی رێکخستنی ئ��ەو دی���دارە کە ئەوانیش‬ ‫عێراقییەکان بوون‪ ،‬کۆنتاکیان لەگەڵ نوسینەگەی سەرۆک‬ ‫وەزیران نەکردووە‪ ،‬کە ئەمەش هۆکار بوو لەوەی کە دیدارەکەی‬ ‫سەرۆک لەگەڵ عێراقییەکان ئەنجام نەدرێت»‪.‬‬ ‫لەوەاڵمی ئەو پرسیارەش کە ئایا سەردانەکەی سەرۆک‬ ‫وەزیران ئامانجەکانی چەند پێکاوە‪ ،‬عەلی موسەوی وتی «ئەو‬ ‫سەردانە سەرکەوتنێکی وەه��ای بەدەست هێناوە کە ئێمە‬ ‫پێشبینیمان نەدەکرد‪ ،‬کە لە هەموو ئاستەکان بەوە شێوەیە‬ ‫بێت»‪.‬‬ ‫لەبارەی رازیکردنی کۆنگرێسیش لەسەر ئەو مەترسیانەی‬ ‫هەیەتی لەسەر پرۆسەی چەکدارکردنی عێراق‪ ،‬عەلی موسەوی‬ ‫وتی «ئێمە لە کۆنگرێس قسەمان کرد‪ ،‬بەاڵم کۆنگرێسی‬ ‫ئەمریکی چەندین رەوت و بۆچوونی جیاواز بەخۆیەوە دەبینێت‬ ‫و بەشێکیشی دەرئەنجامی ملمالنێی نێوان کۆمارییەکان و‬ ‫دیموکراتییەکانەوە»‪.‬‬ ‫سەرەرای ئەمەش موسەوی وتی «سەرۆک ئۆباما بە سەرۆک‬ ‫مالیکی راگەیاند کە مەینەتییەکانی ئەو‬ ‫لە کۆنگرێس هاوشێوەی ئەو مەینەتیانەی‬ ‫سەرۆک مالیکییە کە بەدەست هاوکارە‬ ‫سیاسیەکانی لەعێراق دەناڵێنێ»‪.‬‬ ‫لەسەروبەندی کۆبوونەوەکانی لە‬ ‫نووسینگەی کۆشکی سپی لەگەڵ‬ ‫ئۆباما‪ ،‬مالیکی وتی کە ئەو و ئۆباما‬ ‫بیر و دیدگای هاوشێوەیان هەیە لەبارەی‬ ‫گرنگی دژای��ەت��ی ت��ی��رۆر‪ .‬هەرچەندە‬ ‫باسی وردەکارە تایبەتەکانی کڕینی ئەو‬ ‫چەکانەیان نەکرد کە بەنیازن لە ئەمریکای‬ ‫بکڕن‪ ،‬بەاڵم بەرپرسانی تری عێراقی لە‬ ‫شوێنی تر باسیان لەوە کردووە کە ئەوان‬ ‫هەوڵ دەدەن زنجیرەیەک هاوکاری لە‬ ‫ئەمریکا وەربگرن‪ ،‬کە لە نێو ئەوانیشدا‬ ‫بەدەستهێنانی فرۆکەی جۆری ئەپاچی و‬ ‫موشەکەی جۆری هیل فایرە‪ .‬سەرەرای‬ ‫ئەمەش عێراقییەکان دەیانەوێت ئەمریکا‬ ‫لە رووی هەواڵگرییەوە زانیاری ئەوتۆیان‬ ‫پێ بدات کە پاڵپشت بێ بۆ جەنگان‬ ‫ل��ەدژی ت��ی��رۆر‪ ،‬کە بەشێکی ئەمەش‬ ‫بەو فرۆکە سیخوریانە دەکرێت کە بێ‬ ‫فرۆکەوانن و لەالیەن ئەمریکاوە کۆنترۆڵ‬ ‫دەکرێن‪.‬‬

‫هەروەها لە الیەن خۆشیەوە باراک ئۆباما وتی «چەندین‬ ‫گفتوگۆ لە نێوانیان ئەنجام درا لە بارەی چۆنیەتی و چەندێتی‬ ‫ئەو توانایەی هەمانە بۆ هەماهەنگی و بەرەرووبوونەوەی ئەو‬ ‫رێکخراوە تیرۆریستەی کە تەنها کاریگەری بەسەر عێراقەوە‬ ‫نییە‪ ،‬بەڵکو بە سەر ت��ەواوی ناوچەکەشەوە هەرەشەیە و‬ ‫مەترسیشە بۆ ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا»‪.‬‬ ‫بە پێی ئ��ەو زانیارییەی کە رۆژن��ام��ەی نیۆرۆک تایمز‬ ‫باڵویکردۆتەوە‪ ،‬ئەوە یەکەم سەردانی مالیکییە لەدوای دوا‬ ‫سەردانییەوە کە لە کانوونی یەکەمی ‪ ٢٠١١‬بوو‪ ،‬لەو ماوەیەش‬ ‫پر بەمانای وشە گۆرانکاری سەخت رووی��داوە‪ ،‬لە کۆتایی‬ ‫‪ ٢٠١١‬دا ویالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوا سەربازی خۆی‬ ‫لە عێراق کێشایەوە‪ ،‬ئەمەش دوای تێپەربوونی ‪ ٩‬ساڵ بوو‬ ‫لە جەنگ‪ ،‬بۆیە کە ‪ ٢٠١١‬ئەوان دانیشتن‪ ،‬ئەو کات نوری‬ ‫مالیکی و باراک ئۆباما دەیانویست پەیوەندییەکی نوێ دروست‬ ‫بکەن‪ ،‬بەاڵم ئێستا تەقینەوەیەک بەخۆیەوە دەبینێت لە ژێر‬ ‫سایەی بارگرژیە تایفییەکان دا و حکومەتی مالیکیش دەیەوێت‬ ‫بەرەنگاری رێکخراوی قاعیدە بێتەوە‪ ،‬کە جارێکی تر ئەو‬ ‫رێکخراوە توانای خۆی گەڕاندۆتەوە‪ ،‬تەنانەت بەرپرسانی‬ ‫ئەمریکی دەڵێن ئەو رێکخراوە بەنیازە سەربازگە و گۆرەپانی‬ ‫مەشق بکاتەوە لەو ناوچانەی کە دەکەونە بەشە رۆژئاواکەی‬ ‫عێراقەوە‪.‬‬ ‫هەروەها رۆژنامەی نیۆرۆک تایمز باسی لەوەش کردووە کە‬ ‫ئەو نائومیدیە سیاسییەو ئەو تێکشکانە ئەمنییە‪ ،‬ئوباما و‬ ‫مالیکی خستۆتە بارودۆخێکی موحریجەوە‪ ،‬کاتێک باراک ئۆباما‬ ‫دووساڵ لەمەوبەر بە هۆی کەمبوونەوەی کردە تیرۆرستییەکان‬ ‫پێشوازی لە مالیکی کرد و لەسەر ئەوە ستایشکرد کە مالیکی‬ ‫سەرۆکی حکومەتێکی هەمەالیەنەیە لە عێراق‪ ،‬کەچی ئێستا‬ ‫دەبێت سەرنجەکان لەسەر شتی تربن‪ ،‬مالیکی کە پاڵپشی لە‬ ‫کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکرد و دەیویست بە پێی توانا‬ ‫خۆی لە واشنتۆن بەدوور بگرێت‪ ،‬کەچی ئێستا ناچارە داوای‬ ‫هاوکاری لەسەرۆکی ئەمریکا بکات‪.‬‬

‫لە بڕیارەکەی کۆشکی سپی روون بوو کە بارودۆخەکە‬ ‫گۆڕاوە‪ ،‬کاتێک بڕیاری دا کۆنکرەی رۆژنامەوانی بۆ ئەو دوو‬ ‫سەرۆکە ئەنجام نەدرێت‪ ،‬هاوشێوەی ئەو کۆنگرەی کە جاری‬ ‫پێشوو لەسەردانەکەی مالیکی بۆ ویالیەتە یەکگرتووەکانی‬ ‫ئەمریکا ئەنجامی دابوو‪ ،‬سەرەرای ئەمەش سەرۆکی ئەمریکا و‬ ‫سەرۆک وەزیرانی عێراق تەنها لە بەیاننامەیەکدا کە لە کۆشکی‬ ‫سپی دەرچ��وو‪ ،‬هەندێک شتیان باڵوکردەوە‪ ،‬تەنها ئەوەش‬ ‫لە بەیاننامەکە هاتووە کە بەرپرسانی عێراقی پالنێکیان بە‬ ‫بودجەی ‪ ٣٥٧‬ملیار دۆالری ئەمریکا پێشکەش کردووە بۆ‬ ‫بوژاندنەوەی بواری پیشەسازی وزە‪ ،‬کە دانانی چەند هێڵی‬ ‫بۆری نوێیش لەخۆ دەگرێت‪.‬‬ ‫ئەو پالنە لەالیەن زۆرکەسانەوە زێدەرۆیی تێدا کراوە‪،‬‬ ‫چونکە بودجەی عێراق کە لە ‪ ٢٠١٢‬گەیشتە ‪ ١٠٠‬ملیار دۆالری‬ ‫ئەمریکی‪ ،‬ئەمەیان چۆن دەکرێت؟ ئەمە وای لە چاودێران کرد‬ ‫کە گومان لەو پالنە بکەن‪ ،‬رەمزی ماردینی کە لە پەیمانگای‬ ‫عێراقە بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و بنکەکەی لە بەیروتە‪،‬‬ ‫دەڵێت «من نازانم ئەو پارەیە لەکوێ دەهێنن»‪.‬‬ ‫داواک��ەی عێراق بۆ وەرگرتنی چەک لە کاتێکدا دێت کە‬ ‫رێکخراوی قاعیدە لە رووی چەکەوە زۆر پێشکەوتنی بەخۆیەوە‬ ‫بینیوە‪ ،‬بەرپرسێکی دیار لە ئیدارەی ئەمریکی بە تەلەفۆن بە‬ ‫پەیامنێرانی راگەیاندووە کە «هەندێک لەو تۆڕانەی رێکخراوی‬ ‫قاعیدە کە لە سووریاوە دێن و لە عێراق پەناگە بۆ خۆیان‬ ‫دەدۆزنەوە‪ ،‬خاوەنی چەکی قورسن»‪.‬‬ ‫یەکێک لەو بەرپرسانەی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت‬ ‫وتی «ئەو فرۆکەوانانەی کە راهێنانمان پێکردبوون لە رێگا‬ ‫چەکی قورسەوە کوژرابوون»‪ .‬هەندێک لە چاودێران دەڵێن‬ ‫مالیکی دەیەوێت ئەو چەکانە بکڕێت کە نرخیان زۆر گرانە‪،‬‬ ‫نموونەی ئێف ‪ ،١٦‬مەبەستیشی زیاتر بۆ ئەوەیە کە ناوبانگێکی‬ ‫رەمزی لە ناوچەکەدا بە حکومەت بدات‪ ،‬نەوەک سەربازگەکانی‬ ‫قاعیدە قەاڵچۆ بکات‪.‬‬ ‫لە رۆژنامەی شەرقولئەوستەوە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪190‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫‪9‬‬

‫شار‪ ،‬رۆژ بە دەست کچان و شەوان بە دەست کوڕانەوەیە‬ ‫راپۆرت‪ :‬نەشمیل یاسین‪ ،‬سلێمانی‬

‫بەپێچەوانەی رۆژەوە‪ ،‬کە ب��ازار و شەقام و تەنانەت‬ ‫فەرمانگەکانی حکومەتیش بەدەست کچان و ئافرەتانەوەیە‪،‬‬ ‫ئەگەربێت و بەشەوان گوزەرێک بەناو پارک و کافتریاکانی‬ ‫شاردا بکەیت‪ ،‬پرسیارێک لەالت دروست ئەبێ‪ ،‬ئاخۆ تۆ‬ ‫بڵێیت ئەو ڕێژە زۆرەی ئافرەتان کە بەڕۆژ هەبوون چییان‬ ‫لێهات بێت؟ تۆ بڵێیت بەشەوان سەفەر بکەن بۆ شوێنێکی‬ ‫دیکەو بەڕۆژ بگەڕێنەوە تا شەقام و شوێنە گشتییەکانی شار‬ ‫بڕازێننەوەو بەرگێکی زیندووی بەبەردا بکەنەوە؟ یاخوود بڵێی‬ ‫ئافرەتی کورد لەتاریکی بترسێن و هۆکاری نەهاتنەدەرەوەی‬ ‫لەشەودا بۆ تاریکی بگەڕێتەوە؟ یان زاڵبوونی دابوونەریت‬ ‫یەکێکی تربێت لەنەچوونەدەرەوەی ئافرەتان بەشەو‪.‬‬ ‫س��ەب��ارەت ب��ەم بابەتە‪ ،‬ئ��ااڵ ک��ەم��ال ڕاگەیاندنکار و‬ ‫داکۆکیکار لەمافی ژن��ان و کرێکار‪ ،‬بەشێوەیە بۆ پرس‬ ‫دوا «ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر کۆمەڵگاکەماندا هاتووە‪،‬‬ ‫گۆڕانکارییەکی باشە و کۆمەڵێک لەو دابوونەریتانەی کە‬ ‫بەهۆیەوە ڕەگ��ەزی مێینە ببووە ژێردەستە لەئێستادا‬ ‫کاڵبۆتەوە»‪ .‬گوتیشی «نەهاتنەدەرەوەی ئافرەتان بەشەوان‬ ‫هەندێک هۆکاری هەیە‪ ،‬یەکێک لەوانە نەبوونی متمانەیە‬ ‫بەکۆمەڵگا بەگشتی‪ .‬ئەگەر من متمانەم بەکچەکەشم هەبێت‬ ‫ئەوامتمانەم بەبەشێک لەو کەسانەی کۆمەڵگاکەم نییە‬ ‫لەڕەگەزی نێرینە کەبەشەوان دێنەدەرێ‪ ،‬ئەمانە هۆکارن تا‬ ‫نەتوانیت بەشەوان کچان بنێردرێنەدەرەوە تا تێکەاڵوییەک‬ ‫لەنێوانیاندا دروست ببێ و بچنە پارک و بازاڕو سینەماکان»‪.‬‬ ‫ئەوەشی گوت «هەندێک جار لەگەڵ هاوڕەگەزەکانیشیان‬ ‫بچنەدەرەوە ئەوا ڕووبەڕووی ڕەخنەو توندووتیژی دەبنەوە‬ ‫لەالیەن خێزانەکانیانەوە‪ ،‬کەڕەنگە ئەمەش کاردانەوەیەکی‬ ‫خراپ لەسەر دەروونی کەسەکان دروستبکات»‪.‬‬ ‫ئااڵ کەمال پێشنیار دەکات چیتر باس لە توندوتیژی پیاو‬ ‫نەکرێت‪ ،‬بەڵکو کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی ڕگەزی مێینەو‬ ‫نێرینە بکرێت‪ ،‬بچینە خوێندنگەو زانکۆ و پەیمانگاکان و‬ ‫شوێنکارەکان هەوڵبدەین بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی‬ ‫دروست لەنێوان هەردوو ڕەگەز‪.‬‬ ‫پرسیارەکە لەوەدایە کە بۆچی کچان و ئافرەتانی نووسەر و‬ ‫رۆژنامەوان و چاالکوان خۆیان دەست پێشخەر نابن و شەوانە‬ ‫نایەنە دەرەوەو نابنە رەچەشکێن؟ لەوەاڵمی ئەو پرسیارەدا‬ ‫ئااڵ کەمال وتی «پێویستە لەسەر کەسانی ڕۆشنبیر ئەگەر‬ ‫هێڵێکی سور هەبێت لەکۆمەڵگاکەدا‪ ،‬ئەوا هەنگاو بەهەنگاو‬ ‫لێی نزیک ببێتەوە ن��ەک یەکسەر هەوڵی تێپەڕین بەو‬ ‫هێڵەدا بدات و توڕەبونی کۆمەڵگاکەی لێبکەوێتەوە‪.‬دەبێ‬ ‫هەموومان پێکەوە هەوڵبدەین بۆ وشیار کردنەوەی کۆمەڵگە‬ ‫و دروستکردنی پەیوەندی تەندروست لەنێوان کوڕان و کچان‪.‬‬ ‫ئەو رەتی دەکاتەوە کە چایخانە و کافتریا و چێشتخانەی‬ ‫تایبەت بەئافرەتان هەبێ‪ ،‬بەڵکو ب��ەرای ئەو ئەوە دژی‬ ‫دروشمی یەکسانییە‪.‬‬ ‫هەر سەبارەت بەم بابەتە‪ ،‬بەبڕوای تامان شاکری نوسەر‬ ‫کۆمەڵگەی ئێمە کۆمەڵگەیەکی داخ���راوە‪ .‬دەشڵێت‬ ‫«پێشکەوتن بەوە نایەتەدی کە شەقام و جادەی تازەو‬ ‫باڵەخانەی بەرز دروس��ت بکەیت‪ ،‬ئەگەر سەیری ژییانی‬ ‫کۆمەاڵیەتی خەڵکی کوردستان بکەیت لەبواری پەروەردە و‬ ‫تەندرووستی و دادگاکان و دادپەروەری لەوپەڕی دواکەوتویی‬ ‫دایە»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە نەهاتنە دەرەوەی ئافرەتانیش لە شەواندا‪،‬‬ ‫تامان وتی «ئەوە ئەکەوێتە سەر عەقڵیەتی ئەو کۆمەڵگایەی‬ ‫کە پێی وایە ئافرەت تەنیا جەستەیە و ئەگەر شەو بچێتە‬ ‫دەرەوە ئەوا مەبەستێکی دیاریکراوی هەیە و پەیوەندییەکی‬ ‫نا شەرعی هەیە‪ ،‬بۆیە دایکان و باوکان زیاتر هەوڵەدەن‬ ‫کچەکانیان لەهەموو شتێک بپارێزن‪ ،‬تا دەچێتەماڵی خۆی‪،‬‬

‫چونکە بەالی ئەوانەوە جەستەی کچەکانیان بەرپرسیارییەتییە‬ ‫لەسەرشانیان و دەبێ شەرەفیان بپارێزن‪ ،‬کاتێکیش ژنێک‬ ‫بیەوێ ئازاد بێت و بچێتە دەرەوە هەوڵئەدەن ماڵی بکەن»‪.‬‬ ‫بڕوای وایە کە ئازادی‪ ،‬هیچکەس ناتوانێت پێت ببەخشێ‪،‬‬ ‫بەڵکو ئەبێت تاکی کورد و ژنان هەموو خۆیان یەکبخەن و‬ ‫هەوڵی ئەوەبەن تا لەکۆمەڵگای کوردی پیاو وەک مرۆڤ‬ ‫سەیریان بکەن نەک وەک ژن و پلە دوو‪.‬‬ ‫دەشڵێت «نابێت ژنان لە ئ��ازادی بترسن‪ ،‬کاتێکیش‬ ‫دەڵێین ژنێکی ئازاد مەبەستمان ژنێکی جەستە ئازاد نییە‪،‬‬ ‫بەڵکو ژنێکی فکرو بیرکردنەوە ئازادە‪ ،‬خۆمان ئەو شتانە‬ ‫هەڵبژێرین کەپێمانباشە نەک بەزۆر بیسەپێنن بەسەرماندا»‪.‬‬ ‫جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پ��ەروەردە باشترین شتە‬ ‫کە لەئەمڕۆدا حکومەتی هەرێم بایەخی پێبدات‪ ،‬تاوەکو‬ ‫تاکێکی تەندروست و ئازاد و خاوەن بییروباوەڕی ئازاد لەم‬ ‫کۆمەڵگایە دروستببێ‪.‬‬ ‫بەبڕوای بەهار عەلی‪ ،‬سەبارەت بەوەی کە بەشەوان کچان‬ ‫ناتوانن وەک کوڕان بە ئیسراحەت بڕۆنە دەرەوە‪ ،‬ترسی لەوە‬ ‫هەیە دوچاری توندوتیژی و توانج و دەستدرێژی ببێتەوە‪،‬‬ ‫هەرچەندە ئەمانە لەالیەن ڕەگەزی نێرینەوە ئەکرێ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەدوایدا ژنەکە تۆمەتبار ئەکرێت و سەبەبەکەی ئەگەرێننەوە‬ ‫بۆ شێوازی جل و بەرگ و هەڵسوکەوت کردنی و هەموو ئەو‬ ‫هەاڵنەی ئەکرێت ئەخرێتە ئەستۆی ژنەکە»‪.‬‬ ‫بەهار گوتیشی «لەچاوسااڵنی پێشوتر ئافرەت بەشەوان‬ ‫دێتەدەرەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوانیش لەگەڵ خێزان و براو کەسیان‬ ‫هاتونەتە دەرەوە نەک بەتەنیا»‪.‬‬ ‫ش���ادان ح��ەس��ەن��ی ڕۆژن��ام��ەن��وس‪ ،‬ب��اس ل��ە ه��ۆک��اری‬ ‫نەهاتنەدەرەوەی ئافرەتان بەشەوان دەک��ات و دەڵێت‬ ‫«نەچونە دەرەوەی کچان بەشەوان‪ ،‬لەکۆمەڵگەی ئێمەدا بۆ‬ ‫گەلێک هۆکار دەگەرێتەوە‪ ،‬لەوانەش یەکەم خێزانە‪ ،‬کە رەنگە‬ ‫بەالیانەوە ئاسایی نەبێت کچەکانیان بەشەو بچنە دەرەوە‪،‬‬ ‫واتە کەمی ئاستی رۆشنبیری لەناو خێزاندا وایکردووە ڕێگە‬ ‫بەکچەکانیان نەدەن وەک کوڕەکان ئازادیان بدرێتێ»‪.‬‬ ‫گوتیشتی «یەکێکی دیکە لەهۆکارەکان کۆمەڵگە و ئەو‬ ‫دابونەریتەیە کەسەدان ساڵە لەزێدی باوباپیرانەوە بۆ‬ ‫نەوەکان تاک بەتاکی کۆمەڵگە ماوەتەوە»‪ .‬ئەوەشی گوت‬ ‫«راستە کەدەڵێن خۆمان بەشێکین لەکۆمەڵگە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەسەرەتای دروستبوونمانەوە ئەوەندە ترسێنراوین بەوەی‬ ‫دەستمان بۆ هەر بابەتێک یان شتێکی نەشاز بردبێت‬ ‫نەیانهێشتووە لەراستی بابەتەکە تێبگەین‪ ،‬ئەوەش وایکردووە‬ ‫ئەو کاریگەریەی کۆمەڵگە و تانە و توانجی تاکەکان بەسەر‬

‫بونیەتی کچانی کورددا بمینێتەوە و رێگە بەچونەدەرەوەیان‬ ‫نەدات بەشەو»‪.‬‬ ‫ئەگەر لەمن بپرسیت بڵێیت ئایا بەرای تۆ چونەدەرەوەی‬ ‫کچان بەشەو کارێکی ئاساییە؟‬ ‫ئەو چوونەوە دەرەوەی کچان بە شەوان بەکارێکی ئاسایی‬ ‫دەزانێ و دەڵێت «چوونەوە دەرەوەی ئافرەت بەکارێکی‬ ‫ئاسایی دەبینم‪ ،‬چونکە گەر کچێک خۆی بەشەخسیات بێت‬ ‫بەچونەدەرەوەی شەوانەش مسقاڵەزەڕەیەک لەشەخسیاتی‬ ‫کەم نابێتەوە‪ ،‬واتە کەوتووەتەوە سەر کەسایبەتی کچەکە‬ ‫خۆی»‪.‬‬ ‫شادان حەسەن لەو بارەوە نمونە دێنێتەوەو دەڵێت «گەر‬ ‫چاوێک بەفەرمانگە حکومی و ئەهلیەکاندا بخشێنین‪ ،‬دەبینین‬ ‫ژمارەیەکی زۆریان کارکردن تێیاندا بەشەوە‪ ،‬کەژمارەیەکی‬ ‫زۆریش لەفەرمانبەرەکانیان ئافرەتن‪ ،‬پرسیارەکە ئەوەیە‬ ‫بۆ بۆ ئافرەتان ئاساییە بەشەو دەوام بکەن و خەفەریات‬ ‫بگرن؟ ئەی بۆ رێگەیان پێنەدرێت بەشەو لەگەڵ هاورێکانیان‬ ‫بچنە دەرەوە و وەک کوڕان لەکافتریا و پارک و شوێنە‬ ‫گشتیەکاندا کاتێکی خۆش بەسەربەرن؟ بۆیە نابراو جەخت‬ ‫لەوە دەکاتەوە کە چوونەدەرەوەی ئافرەتان و ریگەپێدانیان‬ ‫دەکەوێتەوە سەر خودی کچەکە‪ ،‬وەکخۆی گوتی «گەر کچەکە‬ ‫مەبەستی بێت دەتوانێت بەشێوازیکی باش دەوروبەری خۆی‬ ‫تێبگەیەنێت بەوەی چونەدەرەوە بۆ کچیش کارێکی ئاساییە‬ ‫و هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ کوڕاندا نییە»‪.‬‬ ‫سەبارەت بەم بابەتە‪ ،‬گێالس مەجید‪ ،‬توێژەری کۆمەاڵیەتی‬ ‫پێیوایە گەنجانی ئێمە هێشتا نەگەشتونەتە ئاستێک کە‬ ‫کچێک ل��ەدەرەوە ببینن بەشەو لێیگەڕێن تا بەئازادانە‬ ‫هەڵسوکەوت بکات و جەو بگۆڕێت‪ .‬گێالس دەڵێت « لێرە‬ ‫ئازادی ڕەهانییە بۆ مێینە‪ ،‬بۆنمونە ویستیان چایخانەی‬ ‫شەعب والێبکەن کەخانمانیش بچنە ئەوێ‪ ،‬بەاڵم پیاوان‬ ‫هێندە سەرنجیان ئەدەن و بەچاوێکی جیاواز تەماشایان‬ ‫ئەکردن ئەوەشیان نەهێشت»‪.‬‬ ‫توێژەرەکە هۆکاری نەهاتنی کچان بە شەوان دەگەرێنێتەوە‬ ‫بۆ کولتوری داخ���راوی کۆمەڵگە‪ ،‬کەهەموو تاکەکانی‬ ‫کۆمەڵگای لەسەر ئەو بیروباوەڕە ڕاهێناوە کەنابێت کچان‬ ‫بەشەو بچنە دەرەوە‪.‬‬ ‫ئەو پێشبینیش دەکات کە لەداهاتوودا بەهۆی کاریگەری‬ ‫هەبوونی ئینتەرنێت و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و گۆڤار و‬ ‫ڕۆژنامەکانەوە بیری تاک فراوانتر ببێت و ئازادی زیاتر بۆ‬ ‫چوونەدەرەوەی ئافرەتان بێتەدی‪ ،‬بەاڵم هێشتا ناتوانین‬ ‫بەشێوەیەکی ڕەها بڵێین بەڵێ‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪190‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫خۆکوژی‪ ،‬مەترسیدارترین دیاردەی سەردەم‬ ‫بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی ‪ WHO‬دەرکەوتووە کە ‪%١٦‬ی هەموو‬ ‫کۆمەڵگەیەک نەخۆشی دەروونی هەیە‬

‫ئا ‪ :‬تارا محەمەد‬

‫خۆکوشتن یەکێکە لە دی��اردە باڵوەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی‪،‬‬ ‫بەپێی سەرچاوەکان خۆکوشتن دیاردەیەکی نوێ نییە و لەدێر زەمانەوە‬ ‫هەبووە‪ ،‬لە هەموو سەردەمێکدا کەسانێک هەن بەدوای مردندا دەگەڕێن‬ ‫و بۆ خۆ ڕزگار کردن لە مەینەتیەکانی ژیان بە تەنها هۆکاری دەزانن‪،‬‬ ‫تەنانەت توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بە هەڵکشانی ڕێژەی خۆکوشتن و‬ ‫زیادبوونی لە سەرتاسەری جیهاندا دەکەن‪.‬‬ ‫لەماوەی رابردوودا لەگەڕەکی نەورۆز‪ ( ،‬کانی) لە دایکبووی ‪١٩٩٥‬‬ ‫کە کچی ماڵەوەیە‪ ،‬لە ماڵەکەی خۆی دوای ئەوەی هەردوو دەرگە لە‬ ‫خۆی کلیل دەدات‪ ،‬بە پارچە پەڕۆیەک لە جێگەی پانکەی ژووری‬ ‫میوان خۆی هەڵدەواسێت و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێ‪ .‬بە وتەی‬ ‫کەسوکاری بەهۆی لەدەستدانی دایکی باری دەروونی جێگیر نەبووە و‬ ‫چەند جارێکی تر لە رێگەی تیزاب خواردنەوە هەوڵی خۆکوشتنیداوە‪،‬‬ ‫بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان وەرگیراوە‪،‬‬ ‫دەرکەوتووە کە خانەوادەکەی خێزانێکی هەژار و کەمدەرامەتن‪ ،‬تەنانەت‬ ‫کچەکە مۆبایلیشی نەبووە‪.‬‬ ‫لەیەکێک لەسەرژمێرییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ‪W.H.O‬‬ ‫دەرکەوتووە کە رێژەی خۆکوشتن لە جیهاندا سااڵنە دەگاتە ‪٩٠٠ - ٨٠٠‬‬ ‫هەزار حاڵەت‪.‬‬ ‫بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئێستا خۆکوشتن لە زۆربەی واڵتانی دونیادا‬ ‫بریتییە لەو ‪ ١٠‬هۆکارە سەرەکییەی کە دەبنە هۆی مردن‪ ،‬بۆ نموونە لە‬ ‫واڵتێکی وەک بەریتانیا خۆکوشتن بریتییە لە سێیەم هۆکاری لە ناوچون‬ ‫دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە‪ .‬لە واڵتە ئەسکەندەنافیەکانی وەکو‬ ‫(سوید‪ ،‬نەرویج‪ ،‬دانیمارک) لە ساڵێکدا لە ‪ ١٠٠‬هەزار کەس ‪ ٤٠‬کەس‬ ‫خۆیان دەکوژن‪ ،‬لە ئەمریکاش سااڵنە زیاتر لە ( ‪ ) ٣١٠٠٠‬سی و یەک‬ ‫هەزار کەس خۆیان دەکوژن‪ ،‬واتە ( ‪ ) ٨٥‬کەس لە ڕۆژێکدا‪ ،‬هەروەها‬ ‫سااڵنە ‪ ٦٥٠‬هەزار کەس هەوڵی خۆکوشتن دەدەن لەو واڵتەدا‪ .‬لە ساڵی‬ ‫‪٢٠٠٤‬دا لە ئەمریکا ( ‪ ) ١٩٥،١٣٤‬کەس بەهۆکاری هەوڵی خۆکوشتن‬ ‫داخڵی نەخۆشخانە کراون‪ ،‬کە تەمەنیان لە نێوان ‪ ١٣‬بۆ ‪ ١٩‬ساڵی دا‬ ‫بووە‪.‬‬ ‫د‪ .‬ئومێد قادر پزیشک و پسپۆڕی دەروونناسی هێما بۆ ئەوە دەکات‬ ‫کە بە هۆی نەبوونی تۆیژینەوەی زانستی تۆکمە لەو بوارەدا‪ ،‬لە واڵتی‬

‫دیمانە‪ :‬هێمن خەلیل‬

‫خۆماندا ریژەی خۆکوژی بە باشی دیار نییە‪ ،‬بەاڵم تویژینەوە زانستییەکان‬ ‫ئاماژە بەوە دەکەن کەوا لە واڵتە رۆژئاواییەکاندا رێژەکە زیاترە‪ ،‬بە رێژەی‬ ‫زیاتریش لە توخمی پیاواندا دەرکەوتووە‪ .‬سەبارەت بە ئاستی تەمەن ئەو‬ ‫گوتیشی «بێگومان تەمەنیش رۆڵی زۆر دەبینێت‪ ،‬چونکە ئەوانەی زیاتر‬ ‫هەوڵی خۆکوشتنیان داوە‪ ،‬لە تەمەنی گەورەییدا بووە‪ ،‬نەک تەمەنی‬ ‫بچووکتر یان منداڵی‪ .‬هەروەها زیاتر ئەو کەسانە پەنایان بۆ خۆکوژی‬ ‫بردووە کە لە باری خێزانییەوە کێشەیان بووە‪ ،‬وەک ئەو هاوسەرانەی کە‬ ‫جیا بوونەتەوە‪ ،‬کە بێوەژن یان بێوە پیاون‪ ،‬هەروەها باری ئابووری خراپ‬ ‫و زۆر بوونی بێکاری و‪ .‬هتد‪ .‬لەکاتێکدا زۆربەی زۆری خودکوژییەکان بە‬ ‫هۆی نەخۆشییە دەرونییەکانەوە بووە‪ ،‬بۆ نموونە نەخۆشییە دەرونییەکانی‬ ‫وەک تێکچوونە کەسایەتییەکان‪ ،‬تێکچوونە ویژدانییەکان‪ ،‬شیزۆفرینیا و‬ ‫بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و‪....‬هتد»‪.‬‬ ‫هەروەها دکتۆرەکە ئەوەشی گوت «بەپێی توێژینەوەکان و بەپێی‬ ‫ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی ‪ WHO‬دەرک��ەوت��ووە کە‬ ‫‪ %١٦‬ی هەموو کۆمەڵگەیەک نەخۆشی دەروون��ی هەیە‪ ،‬بەاڵم بەپێی‬ ‫لێکدانەوەکانمان وەک پسپۆڕانی دەروونی ئەگەری زیاتری ئەو رێژەیە لە‬ ‫کۆمەڵگەی خۆماندا هەیە‪ ،‬بەهۆی ئەوەی سااڵنێکی زۆر شەڕ و کوشتار و‬ ‫نەهامەتی و ناڕەحەتی و نەبوونی هەبوو»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە چارەسەریش د‪ .‬ئومێد قادر چەند رێگەیەک دەستنیشان‬ ‫دەکات لەوانە‪:‬‬ ‫‪ .١‬زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەرونییەکان‪.‬‬ ‫‪ .٢‬کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری ‪.‬‬ ‫‪.٣‬کەمکردنەوەی هۆکارە خۆکوژییەکان‪.‬‬ ‫‪ .٤‬چاودێریکردنی کەناڵەکانی راگەیاندن تاوەکو بەشێوەیەکی‬ ‫نازانستییانە باس لە کرداری خودکوژی نەکەن‪.‬‬ ‫لەالی خۆیەوە هێمن فەرید چاالکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی‪ ،‬تەمەن‬ ‫بەهۆکارێکی سەرەکی بۆ خۆکوشتن دەزانێت و رایوایە لەهەموو دونیا‬ ‫ئەوانەی خۆیان دەکوژن تەمەنیان لەنێوان ‪ ١٦‬تا ‪ ٣٥‬ساڵی دایە‪ ،‬بە‬ ‫دەگمەن جیاوازن لەو تەمەنانەی کە باسکران‪ .‬سەبارەت بەهۆکارەکانیشی‬ ‫گوتی «هۆکارەکەی ئەوەیە کەسی خۆکوژ نەیتوانیوە خوێندنەویەکی‬ ‫تەندروست بۆ ژیان بکات و وا دەزاێت ژیان تەنیا خۆشییە و ناخۆشی‬

‫تیدانییە‪ ،‬ئەوەش هۆکارێکە بۆ بیزاربوون لەژیان و ملمالنێ کردن لەگەڵ‬ ‫کێشەکان‪ ،‬هۆکارێکی تر بێ هێزی و بێ توانایی ئەو کەسەی کەناتوانێت‬ ‫کێبڕکێ لەگەڵ ویست وئارەزووەکانی خۆی بکات‪ ،‬جیاوازی چینایەتی‬ ‫هۆکارێکی دیکەی خودکوژییە‪ ،‬لەکۆمەڵگە دواکەتووە دیکتاتوریەکان کە‬ ‫جیاوازی لەنێوان تاکەکان هەست پێدەکرێت‪ ،‬ئەوەش هۆکارێکی ترە بۆ‬ ‫ئەوەی هەست بکات کە کەسێکی پلە نزمە لەناو کۆمەڵگە»‪.‬‬ ‫چاالکوانەکە دەشڵێت «ه��ەروەه��ا ئاستی ڕۆشنبیری کەسەکان‬ ‫کاریگەری لەسەر خۆکوشتن هەیە‪ ،‬لەداتایەک هاتووە تا ئێتستا لەکۆریا‬ ‫سااڵنە زیاتر لە ‪١٨٠‬کەس خۆیان دەکوژن‪ ،‬هیچ کات مامۆستا و پزیشک‬ ‫و پارێزەر و وەرزشکارو هونەرمەندی تێدا نەبووە‪ ،‬زۆرینەیان لە کارگە‬ ‫و کۆمپانیاکان کاریان کردووە‪ ،‬بۆیە حکومەتی کوریا بڕیاریداوە بەزۆری‬ ‫هەموو کەسێک تا قۆناخی زانکۆ بخۆنێت‪ ،‬لەو واڵتانەی ئاسایش بەرقەرار‬ ‫نییە خوکوشتن بە رێژەیەکی بەرز ڕوو لەو واڵتە دەکات‪ ،‬لەزۆر لەو‬ ‫واڵتانەی پاش ماوەی جەنگن ڕێژەی خۆکوشتن لەناویان باوە و ڕێژەکەیان‬ ‫بەرزرترە‪ ،‬هەروەها الیەنی درەوونی و سایکۆڵوژی و نائارامی دەروونی بە‬ ‫هەر هۆکارێکی ئابووری‪ ،‬کومەاڵیەتی‪ ،‬سیاسی‪ ،‬ئاسایش بێت پاڵنەرێکی‬ ‫دیکەی خۆکوشتنە»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە چارەسەری ئەم حاڵەتە‪ ،‬هێمن فەرید ئاماژە بەوە‬ ‫دەکات کە لەزۆربەی واڵتە پێشکەوتووەکان و دیموکراتییەکان ڕێژەی‬ ‫خۆکوشتن ئەوەندە کەمی کردووە تا وای لێهاتووە ڕێژەکەی بەرەو نەمان‬ ‫دەچێت‪ ،‬ئەویش بەم هەنگاوانەوە‪ ،‬پرۆگرامی تایبەت بەتوانا مرۆییەکان‬ ‫و گەشەپێدانی مرۆیی‪ ،‬بەتایبەت پڕۆگرامی تایبەت لە قوتابخانەکان‪،‬‬ ‫ئارامی الیەنی ئاسایشی نەتەوەیی هۆکارێکی ترە کە تاک هەست بەئارامی‬ ‫دەکات لەو واڵتەی تێدا دەژیت‪ ،‬نەبوونی جیاوازی و بوونی دادپەروەری‬ ‫کۆمەاڵیەتی لە هەموو ئاستەکان‪ ،‬یانی یاسا بۆ هەموو کەسێک بێ بەبێ‬ ‫جیاوازی‪ ،‬نەبوونی کێشەی خۆراک و پێدوایستییە سەرەتاییەکان و بژێوی‬ ‫ژیان و هاوسەنگی مووچە لەگەڵ بازاڕ‪ ،‬کردنەوەی قوتابخانەو پەیمانگاو‬ ‫کۆمەڵگەی پزیشکی تایبەت بە ئارامی دەورونی و چارەسەری نەخۆشییە‬ ‫دەرونییەکان‪ ،‬کردنەوی ڕێکخراوی تایبەت بە نەخوشییە دەرونییەکان‬ ‫بەخۆبەخشی و بەخۆڕایی تا هەموو کەسێک بتوانێت بەخۆڕایی کێشەی‬ ‫دەروونی خۆی چارەسەر بکات‪.‬‬

‫سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی دەوروبەر‪:‬‬ ‫کێشەی کەمیی باڵەخانەمان هەیە‬

‫مامۆستا عارف کەریم سەرپەرشتیاری یەکەمی بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫پ���ەروەردەی دەوروب���ەری هەولێر‪ ،‬ب��اس لەکۆی قوتابخانەکانی‬ ‫ئەم سنورە کردو وت��ی‪ )١١٩( :‬قوتابخانەی بنەڕەتی و (‪)١٦‬‬ ‫قوتابخانەی ئامادەیی و (‪ )٢٢‬ناوەندی و (‪ )١١‬باخچەی ساوایان‬ ‫و ( ‪ )٢‬قوتابخانەی ئێواران بۆ قوتابیان‪ ،‬کەکۆی گشتیان ( ‪)١٧٠‬‬ ‫قوتابخانەیە‪.‬‬ ‫پاشان باسی لەسنوری ئەم بەڕێوەبەرایەتیە کردو وتی‪ :‬سنوری‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەر لەڕێگای هەولێر شەقاڵوە بەالی‬ ‫چەپ تاکو پردی بەستۆڕە و ناوچەی بەحرکەو زرارەتی تاکو مەمونداو‬ ‫شاخۆاڵنە‪ ،‬بەرەو خۆرئاوا تادەگاتە سێبیران و ڕێگای موسڵ‪ ،‬هەموو‬ ‫ئەم ناوچانەی دەکەونە ناو ئەم بازنەوە لەگەڵ ناو ناحیەی عەنکاوە‬ ‫دەگرێتەوە‪ ،‬بەڕێوەبەرایەیتەکەمان لەناو ناحیەی عەنکاوەیە‪ ،‬هەروەها‬ ‫دەرەوەی شەقامی سەد مەتری لەعەنکاوەوە تاکو ڕێگای مەخمور‪،‬‬ ‫لەڕێگای گوێڕ لەشەقامی سەد مەتری بۆ ڕێگای گوێڕ تاکو الجان‬ ‫هەرکی بەالی چەپەوە ئەم هەموو گوندانە دەکەونە دەستی چەپ بۆ‬ ‫سنوری شەمامک تاکو و زورگەزراو تادەگاتە ڕێگای هەولێر مەخمور‬ ‫کەئەویش ئەو ناوچانەی دەکەونە نێوان ڕێگای هەولێر گوێڕ و هەولێرو‬ ‫مەخمور دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫سەرپەرشتیاری یەکەم باسی لەکێشەکان کرد وتی‪ :‬گرفتەکان‬ ‫خۆی لەسێ خاڵ دەبینێتەوە‪ :‬یەکەم ‪ ،‬کەمی باڵەخانەیە لە هەندێک‬

‫شوێن وەکو گەڕەکی بەهاری نوێ‪ ،‬دەوروب��ەری قەتەوی‪ ،‬گەڕەکی‬ ‫شادی‪،‬ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فراوان بوونە‪ ،‬هەروەها نۆژەن‬ ‫کردنەوەی هەندێ باڵەخانەی تر‪ ،‬هەرچەندە وەزارەت��ی پەروەردە‬ ‫درێغی نەکردوە لەدروستکردنی باڵەخانە‪ ،‬پالنی بەردەوامی هەیە‬ ‫لەدروستکردنی‪ ،‬هەروەها کەمی میالکی مامۆستایان هەرچەندە‬ ‫تاڕادەیەکی باش چارەسەرمان کردوە‪ ،‬جگە لەمە گرفتی پاکوخاوێنی‬ ‫قوتابخانە تازە دروستکراوەکان کەئەویش نەبوونی فەرمانبەری‬ ‫خزمەتگوزاریان هەیە‪.‬‬ ‫مامۆستا عارف ئاماژەی بەقوتابخانەی ئێواراندا وتی‪ :‬لەسنوری‬ ‫قوتابخانەکەمان دوو قوتابخانەی ئێوارانی کوڕانمان هەیە‪ ،‬سەبارەت‬ ‫بە ئێوارانی کچان تائێستا هیچ داواکاریەکمان بەدەست نەگەیشتووە‬ ‫بۆ کردنەوەی لەم سنورەدا ‪.‬‬ ‫سەبارەت بەدامەزراندنی مامۆستایانی ئەمساڵ هیچ میالکێک بەر‬ ‫پەروەردەکەمان نەکەوتووە‪ ،‬بەاڵم (‪ )١٧٠‬مامۆستا لەپەروەردەکانی‬ ‫ترەوە گواسترانەوە پەروەردەکەمان ‪.‬‬ ‫مامۆستا عارف داواک��اری هەیە بۆ ب��ەرەو پێشەوەچوونی ئەم‬ ‫بەڕێوەبەرایەتیەو وتی‪ :‬نەمانی دوو دەوام��ی و بۆ یەک دەوامی‪،‬‬ ‫دروستکردنی زیاتری باڵەخانە و زیادکردنی میالکی مامۆستایان و‬ ‫کەمکردنەوەی ژمارەی قوتابیان لەپۆلەکان ‪.‬‬ ‫لەکۆتایدا سوپاسی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی‬

‫پەروەردەی هەولێری کرد کەکەم تەرخەمیان نەکردوە لەبەردەوامی‬ ‫پالن و هەوڵ و تێکۆشان بۆ بەرەو پێشەوەچوونی پەروەردەوفێرکردن‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪190‬‬

‫‪2013/11/19‬‬

‫‪11‬‬

‫خوێندنگەی جیهانی روسیا‪ ،‬ماڵێک بۆ منداڵی راپەڕیوەکان‬ ‫و‪ :‬روئیا ئیبراهیمی‬

‫ئەکسانا ڤێژدایوا‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٣٣‬خوێندنگایەکی شەوانە ڕۆژی جیاواز‪ ،‬لە روسیە‬ ‫دروست کرا‪ ،‬کە بێتە ماڵێک بۆ منداڵی راپەڕیوەکان لە سەرتا‬ ‫سەری جیهان‪ .‬منداڵی خێزانەکانی مائیو‪ ،‬تیتو و الپاسیوناریای‬ ‫کۆمۆنیستی ئەسپانیایی هاتنە ئەو خوێندنگایە‪ .‬هێشتا ئەم‬ ‫خوێندنگەیە هەر ماوە‪ ،‬وەلێ بەشێکی زۆر کەم لە قوتابییەکانی‪،‬‬ ‫بیانین ‪.‬‬ ‫ساڵ ‪ ١٩٣٩‬بوو کە کچێکی ‪ ٩‬سااڵنەی فەلەستینی‪ ،‬لە کاتێک کە‬ ‫لە ناخەوە دەگیریا‪ ،‬خۆی لەم ماڵەی منااڵندا لە روسیە‪ ،‬بەتەنیایی‬ ‫بینییەوە‪.‬‬ ‫دالیا سەعدی دوای ‪ ٧٠‬ساڵ‪ ،‬باسی ئەو رۆژە دەکات و دەڵێت‬ ‫«دێتەوە بیرم چەنێک دەگیریام ‪ .‬هێشتا بەبیرهێنانەوی ئازارم‬ ‫ئەدات»‪.‬‬ ‫دایکی دالیا لە ڕێگای گەڕانەوەبوو بۆ لوبنان‪ ،‬تا پەیوەندی‬ ‫بکاتەوە بە خەباتگێڕانەی کۆمۆنیستی کە چەند ساڵ لێی دور‬ ‫کەوتبۆوە‪ ،‬هەروەها پەیوەندی بکاتەوە بە بە باوکی دالیا کە بە‬ ‫نهێنی ئەندامی پارتی نایاسایی کۆمۆنیستی سوریە‪ ،‬لوبنان و‬ ‫فەلەستینی بوو ‪.‬‬ ‫«چەند ساڵ دواتر لە دایکم پرسی «چۆن توانیت ئەم کارە‬ ‫بکەی ؟»‪.‬‬ ‫«ئەو وتی‪ :‬دالیا دەمتوانی چی کارێک بکەم؟»‪.‬‬ ‫« باوک و دایکانی ئێمە ئەوەندە پەیوەست بوون بە بەرگرییە‬ ‫شۆڕشگێرییەکانەوە‪ ،‬کە منداڵەکانیان لە واڵتانی دیکەدا وێڵ دەکرد‪.‬‬ ‫« هەموو ژیانی ئەوان نائاسایی بوو»‪.‬‬ ‫بەم شێوازە منداڵیی دالیا سعدی لە خوێندنگای شەوانە ڕۆژی‬ ‫نیودوڵەتی لە ئەیوانوا‪،‬لە ‪ ٢٥٠‬کیلۆمیتری باکوور ڕۆژهەاڵتی مەسکۆ‬ ‫تێپەڕی ‪.‬‬ ‫دوای سااڵنێک ئەو بیرەوەری باشی لەو ڕۆژانەی هەبوو‪ .‬بیرەوەری‬ ‫لە هاوشاگردە دێرینەکانی‪ ،‬سرودەکانی شۆڕشگێری و شادیان‬ ‫دەخوێند‪ ،‬لەو ب��اوەڕە داب��وون کە دایک و باوکەکانیان خەریکن‬ ‫دونیایەکی باشتر دروست دەکەن ‪.‬‬ ‫لە خوێندنگەی شەوانە ڕۆژی بابەتەکانی زمان‪ ،‬مێژوو و کولتوری‬ ‫خۆیان فێری قوتابییەکان دەکرد و هەوڵیان ئەدات ئەو مامۆستایانە‬ ‫پەیدا بکەن کە زمانی دەگمەن و زیندووی دنیا دەزانن‪.‬‬ ‫بە پێچەوانەی منداڵەکانی دیکە کە لەو کاتەدا لە یەکێتی‬ ‫سۆڤییەت‪ ،‬خوێندکارانی خوێندنگای شەوانە ڕۆژی لە هەواڵ و‬ ‫زانیاری دەرەوەی واڵت ئاگادار دەبوون و و مۆڵەتیان پێدەدرا بۆ‬ ‫بینینی دایک و باوکیان بچنەوە بۆ واڵتی خۆیان‪.‬‬ ‫دالیا سەعدی گەورەترین کوڕی مایو بوو‪ .‬مایو ئەنینگ بە ناوی‬ ‫سەرگی یون فو بانگیان دەکرد و ناسرابوو‪.‬‬ ‫چیرۆکی مایو ئەنینگ کۆتاییەکی ناخۆش بە ئازاریی هەبوو‪.‬‬ ‫بەجۆرێک کەبەشێک لە خوێندکارانی دیکەی خوێندنگەی شەوانە‬ ‫ڕۆژی لەبیریانە و باسی لێوە دەکەن‪ ،‬ئەو لەدوای گەڕانەوەی بۆ‬ ‫واڵتی چین‪ ،‬لەگەڵ باوکی ناکۆکی کەوتە نێوانیان و تۆمەتباری‬ ‫کرد کە توشی کێشەی کەسایەتی بووە‪ .‬دەوترێ هەر ئەمەش بووە‬ ‫هۆی ئەوەی کە خوزایاری جەنگ بێت و بچێت بۆ جەنگی کۆریا‬ ‫لەوێ بکوژرێ‪.‬‬ ‫مایو ئەنینگ‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٢٢‬لە پارێزگای هونان لە دایک بووە‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٣٠‬یانگ کای هوی دایکی بە دەستی حزب میلی‬ ‫خەڵک یا کۆمینتانگ لەسێدارە درا‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٣٠‬بە قاچاغی بردیان بۆ شانگهای و ناچار بوو‬ ‫ماوەیەک لەسەر شەقامەکان بژی‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٣٦‬بۆ پاریس و لەوێوە نێردرا بۆ روسیا‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٤٧‬گەڕایەوە بۆ چین؟‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٥٠‬لە ڕوداوی تەقینەوەی بۆمبێک کە چێنرابوو لە‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫شەڕی کۆریا کوژرا‪.‬‬ ‫مەنتونا موزەر خەڵکی سویسرا خاوەنی بیرۆکەی دروست کردنی‬ ‫خوێندنگەی شەوانە ڕۆژی بوو بۆ منداڵی راپەڕیوەکان‪ .‬بنەماڵەکەی‬ ‫ئەو داهێنەری کۆمپانیای دروست کردنی کاتژمێری موزەر بوون ‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٢٦‬کاتێک خاتوو موزەر بۆ روسیە سەفەری کرد‪.‬‬ ‫ئەوەندە لەژێر کاریگەری حکومەتی کۆمۆنیستی دابوو‪ ،‬کە بڕیاری‬ ‫دا بەشێک لە سەروەت و سامانی خێزانەکەی دابین بکات بۆدروست‬ ‫کردنی ئەم خوێندنگەیە‪.‬‬ ‫فەریتز پالتن یەکێک لە هاونیشتمانیانی خاتوو موزەر بوو کە‬ ‫زۆر یارمەتی ئەوی دا‪ .‬پالتن هاوکاری زۆرێک لەکۆچبەرانی روسی‬ ‫بەتایبەتی لنین کردبوو لە ساڵی ‪ ١٩١٧‬لە سویسرا بگەڕێتەوە بۆ‬ ‫روسیا‪.‬‬ ‫دەوت��رێ کە پالتن پالنی دانابوو کە شەمەندەفەری لنین لە‬ ‫ئەوروپای داگیرکەرەوە بەرەو سن پترزبۆرگ ببات‪.‬‬ ‫یەکەمجار خانوویەک بۆ مندااڵن لە نزیک پودولسەک لە باشووری‬ ‫مسکۆ دروستکرا‪ .‬بەاڵم لە ساڵی ‪ ١٩٣٣‬بااڵخانەیەکی نوێ لە‬ ‫ئەیوانووا بنیاتنرا کە کارێکارەکانی رستن و چنین خەرجییەکانی‬ ‫وەئەستۆ گرت‪.‬‬ ‫سەرەتا ئەو مندااڵنەیان هێنا بۆ خوێندنگەکە‪ ،‬کە منداڵی خێزانە‬ ‫شۆڕشگێڕەکانی دژی فاشیستی بوون لە ئاڵمانیا و بولغارستان‪.‬‬ ‫وەلێکان دوایی چاالکوانانی سیاسی لە هەموو شوێنێکی جیهان‬ ‫منداڵەکانیان بۆ ئەیوانووا دەن��ارد‪ .‬لەواڵتانی یونان‪ ،‬ئۆتریش‪،‬‬ ‫ئیتالیا‪ ،‬ئیسپانیا‪ ،‬شیلی‪ ،‬ئێران‪ ،‬ئەنگۆال‪ ،‬ئەسیوپی و سۆماڵی‬ ‫منداڵەکانیان دەنارد بۆ ئەم خوێندنگەیە‪ .‬بەتایبەتی لەو واڵتانەی کە‬ ‫لەسەدەی بیست و یەکدا توشی قەیران و نائارامی سیاسی ببوون‪.‬‬ ‫لە سەردەمی گەمارۆدانی لنینگراد لە شەڕی جیهانی دووم و‬ ‫تەقینەوەی ئەتۆمی چەرنۆبیل لە ساڵی ‪ ١٩٨٦‬منداڵیان دەهێنایە‬ ‫ئەیوانووا‪ .‬کەنزیک بە پێنج هەزار منداڵ لە ‪ ٨٥‬واڵتی جیهان هاتن‬ ‫بۆ ئەو خوێندنگەی شەوانە ڕۆژی نیودەوڵەتی لە روسیا‪.‬‬ ‫شتێک کە بۆ زۆربەی خوێندەکارانی پێشووی ئەم خوێندنگەیە‬ ‫لە هەموو شتێک گرنگترە‪ ،‬روحیەتی نێودەوڵەتییە کە لە ئەواندا‬ ‫ریشەی داکوتاوە‪.‬‬ ‫بیاتریس ئۆتیگۆ پوتاپووا‪ ،‬باوکی سیاسەتمەدارێکی پایەبەرزی‬ ‫کنیایی بوو‪ ،‬هەروەها هاوڕێی یەکێک لە ئەندامانی گرنگی کۆمیتەی‬ ‫بەڕێوەبردنی حزبی کۆمۆنیستی یەکێتی سۆڤیەتی ش��ۆرەوی‬ ‫ئەناستاس میکویان بوو ‪.‬‬

‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f.bewar@gmail.com‬‬

‫ئەو دەیگوت «من دژی هەر بیرکردنەوەیەکی ناسیونالیستیم‪.‬‬ ‫ڕەش و سپی بۆ من هیچ جیاوازییەکی نییە‪ .‬ڕاستگۆبوون بۆ من‬ ‫گرنگە‪ .‬ئەبێ لە سەر شتەکان بەو جۆرەی کە هەن قسە بکەین و‬ ‫مرۆڤەکانیش بەو جۆرەی کە هەن خۆشیانمان بوێت ‪».‬‬ ‫دوو هاوڕێی دیکە‪ ،‬بەرێزان (تاوانی ئایالنی) لە ئەسیوپیا و‬ ‫(وارسامی ئایدی) لە سوماڵ بیرکردنەوەی هاوبەشیان هەیە‪.‬‬ ‫« ئێمە هەر دوو خەڵکی ئافریقاین‪ ،‬واڵتەکانمان لەگەڵ یەک‬ ‫دەجەنگان وەلێکان بۆ ئێمە جیاوازی نەبوو‪ .‬ئێمە براین‪ .‬ئەمە‬ ‫گرنگترین مەسەلەیە کە لە ماڵی نیودەوڵەتی فێر بووین‪».‬‬ ‫ئەمساڵ خوێندنگەی شەوانە ڕۆژی نێودەوڵەتی تەمەنی دەبێتە‬ ‫هەشتا ساڵ‪ .‬دە ساڵی دوای��ی ئەم خوێندنگایە لە سەختترین‬ ‫ساڵەکانی بووە‪ .‬بڕیار بوو ئەم خوێندنگایە بکرێتە ئەکادیمیای‬ ‫سەربازی‪ ،‬ئەم بیروکەیە کاتێک راگیرا کە خوێندکارانی پێشووی‬ ‫ئەم خوێندنگایە نامەیەکیان بۆ ڤالدیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا‬ ‫نوسی و لەنامەکە نارەزاییان لەو بڕیارە دەربڕی بوو هەروەها مانیان‬ ‫لەخواردن گرت‪ .‬دوای ئەو هەواڵنە خوێندنگاکە وەکخۆی مایەوە‬ ‫وەلێکان ناو نیشانی نێودەوڵەتی لەدەست دا‪.‬‬ ‫ئێستا مندااڵنی ئەم خوێندنگایە زۆرتر خەڵکی روسیان و لە‬ ‫کۆمارەکانی یەکێتی شۆڤیەتی شۆرەوی پێشوو‪ ،‬و یان زیاتر لەو‬ ‫شوێنانەوە دێن کە سەرقاڵی جەنگ و دوچاری قەیرانی ناوخۆن‪.‬‬ ‫ێنها می گویند‪ ،‬می شود خانە ای برای کودکانی از مناگق بحران‬ ‫زدە جهان ایجاد کرد‪ .‬کشورهایی مپل لیبی‪ ،‬سوریە و یا از مناگقی‬ ‫در جهان کە دچار سوانحی مپل زلزلە‪ ،‬سونامی و دیگر بالیای‬ ‫گبیعی شدە اند‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەنجومەنی خوێندنی پێشوو‪ ،‬داوایان لە دەوڵەتی روسیا‬ ‫کردووە کە جارێکی ترخوێندنگەکە ببێتەوە بە نێودەوڵەتی‪.‬‬ ‫ئەوان دەڵێن‪ ،‬دەکرێ ماڵێک‪ ،‬قوتابخانەیەک بۆ مندااڵنێک لەو‬ ‫شوێنانەی کە توشی قەیران بوونە لەجیهان‪ ،‬دروست بکرێت‪ .‬وەکو‬ ‫واڵتانی لیبیا‪ ،‬سوریا‪ ،‬یان ئەو شوێنانەی لە جیهان کە توشی‬ ‫بوومەلەرزە‪ ،‬سۆنامی و کارەساتی سروشتی بوونەتەوە‪.‬‬ ‫خوێندکارانی پێشووتری خوێندنگەی نێودەوڵەتی روسیا‬ ‫بڕوایانوایە هەر چەندە سەردەمی راپەڕینەکانی کۆمۆنیستی‬ ‫ماوەیەکی زۆرە بەسەر چ��ووە‪ ،‬ب��ەاڵم دەت��وان��رێ نەوەیەکی تر‬ ‫لەمناڵەکان لەم خوێندنگایە گەورە بکرێن و ببنە سەفیری کولتوری‬ ‫روسیا لە جیهان دا‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬بی بی سی‬

‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫شانۆ محەمەد‪ ،‬میوزیکژەن‪:‬‬

‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫شانۆ محەمەد یەکێکە لەو گەنجە خوێن گەرم و تازە‬ ‫پێگەیشتووانەی کەخولیایەکی زۆری بۆ میوزیک هەیە و‬ ‫هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدایە کە ئاستی ڕۆشنبیری خۆی‬ ‫لەو بوارەدا بەرەو پێشببات‪ ،‬سەرباری ئەوەش هیواخوازە‬ ‫لەبواری شانۆشدا جێگەی خۆی بکاتەوە‪ .‬شانۆ لەساڵی‬ ‫‪ ١٩٩٦‬لەشاری سلێمانی لەدایک بووە و دانیشتوی شاری‬ ‫سلێمانییەو قوتابی قۆناغی پێنجەمی وێژەییە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەکەیەوە دەستت بەکاری میوزیک کردوو؟‬ ‫شانۆ‪ :‬لەساڵی ‪ ٢٠١١‬دەستم بەکاری میوزیک کردووە‪،‬‬ ‫ل��ەالی مامۆستا ئیبراهیم غ��ەری��ب‪ ،‬تائێستاش هەر‬ ‫بەردەوامم‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬لەچەند کار و چاالکی میوزیکدا بەشداریت‬ ‫کردووە؟‬ ‫شانۆ‪ :‬بەشدار زۆرم کردووە‪ ،‬لە ئێستادا ناتوانم بڵێم‬ ‫لەچەند کارا بەشدار بوومە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچ بەرهەمت هەیە کلیپت بۆ کردبێت؟‬ ‫شانۆ‪ :‬بەڵێ‪ ،‬لەگەڵ هاوڕێیەکم بەناوی (ڕەوا) کلیپێکمان‬ ‫کردووەو لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا باڵوبۆوە‪ .‬من‬ ‫لەوکلیپەدا عازفی گیتار ئەکەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تائێستا بیرت لەوە کردۆتەوە لەگەڵ هونەرمەندێکی‬ ‫ناودار کاربکەیت؟‬ ‫شانۆ‪ :‬کارێکی وام لەبەردەستە‪ ،‬بەاڵم هێشتا دەستمان‬ ‫بەکلیپ نەکردووە‪ ،‬ناتوانم پێتان بڵێم کێیە‪ ،‬با سوپرایس‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هاندەری سەرەکی تۆ کێ بووە لەبواری هونەردا؟‬ ‫شانۆ‪ :‬لێرەوە دەمەوێت زۆر سوپاسی باوکم و دایکم‬ ‫بکەم و دەستیان ماچ ئەکەم‪ ،‬چونکە ئەوان هاندەرو‬ ‫هاوکاری سەرەکی منن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬میوزیک چی پێبەخشیویت؟‬ ‫شانۆ‪ :‬بێگومان ژیانێکی تایبەتی پێبەخشیووم و زۆر‬ ‫ئاسودە بووم لەگەڵ میوزیک‪ ،‬هەست بە خۆشییەکی زۆر‬ ‫ئەکەم‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬کاتێک میوزیکژەن ع��ازف ئەکات ئەبێت چ‬ ‫هەستێکی هەبێت؟‬ ‫شانۆ‪ :‬پێویستە زۆر ب���ەوردی و ل��ەدڵ��ەوە ئاگات‬ ‫لەکارەکەت بێت و هەستێکی قوڵت هەبێت بۆکارەکەت و‬ ‫داڵغەت لەهیچ شوێن و جێگەیەکیتر نەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچ خولیایەکیترت هەبووە و وازتلێهێنابێت بۆ‬ ‫میوزیک؟‬ ‫شانۆ‪ :‬بەڵێ‪ ،‬من سەرەتا یاریزانی باسکە بووم و بەهۆی‬ ‫میوزیکەوە وازمهێنا‪ ،‬لەبەر ئەوەی زیاتر حەزم لەبواری‬ ‫هونەری بوو‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬خۆت کە پێشتر یاریزان بوویت‪ ،‬ئایا ئێستا‬ ‫وەرزش ئەکەیت؟‬ ‫شانۆ‪ :‬بەدڵنیاییەوە وەرزش ئەکەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬جگە لەگیتار شارەزاییت لەهیچ ئالەتێکیتری‬ ‫میوزیک هەیە؟‬ ‫شانۆ‪ :‬کەمێک ش��ارەزای��م لەپیانۆ هەیەو زۆریشم‬ ‫حەزلەفلوتە و لەهەوڵی ئەوەدام کە خۆم فێربکەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ژیانی ڕۆژانەت چۆن بەسەر ئەبەیت؟‬ ‫شانۆ‪ :‬ئەچمە قوتابخانە و لەگەڵ هاورێکانم ئەچمە‬ ‫دەرەوە و ئەگەر کارێکی میوزیکیش هەبێت ئەنجامی‬ ‫ئەدەم‪.‬‬

‫پرس‪ :‬پێویستە میوزیکژەن هاورێکانیشی شارەزاییان‬ ‫لە میوزیک هەبێت؟‬ ‫شانۆ‪ :‬نا شەرت نییە‪ ،‬هاورێم هەیە هیچ لەمیوزیک‬ ‫نازانێت‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬لەگەڵ موزیکژەنە بەئەزموون و ناودارەکان‬ ‫هاوڕێیەتیت هەیە؟‬ ‫شانۆ‪ :‬تا ئێستا نەخێر‪ ،‬بەاڵم زۆربەی زۆریان ئەناسم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەڕوی ژمارەوە بەشداری ئافرەتان چۆن ئەبینیت‬ ‫لەبواری میوزیک دا؟‬ ‫شانۆ‪ :‬ئێستا خراپ نییە‪ ،‬ئافرەت زیاتر ئازاد بووە‬ ‫لەکاری هونەری و هیواداریشم بەڕێژەی زیاتر بەشدار ببن‬ ‫لەبوارەکەدا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچ پەیامێکت هەیە بیگەیەنیتە گەنجان؟‬ ‫شانۆ‪ :‬داوای ئەوە لەگەنجان دەکەم کە هەمیشە ڕاستگۆبن‬ ‫لەگەڵ کەسانی بەرامبەریان‪ ،‬چونکە سەرچاوەی زۆربەی‬ ‫ناخۆشییەکانی ژیان لەدرۆوە سەرهەڵئەدات‪ .‬داواکاریشم‬ ‫کەزیاتر بێنە بواری هونەرەوە‪ ،‬چونکە بەڕاستی ژیانێکی‬ ‫تایبەتت پێئەبەخشێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچکات کەسێک هەبووە کەڕاستگۆ نەبوبێت‬ ‫لەگەڵتا و داوای ڕاستگۆیی لەگەنجان ئەکەیت؟‬ ‫شانۆ‪ :‬نا‪ ،‬بەاڵم هەتا ڕاستگۆبیت زیاتر خۆشەویست‬ ‫دەبێت الی هاوڕێیانت و خەڵکانیتریش بەگشتی‪.‬‬

‫شادمان مەال حەسەن‬

‫داوا لە گەنجان دەکەم هەمیشە ڕاستگۆ بن‪ ،‬چونکە‬ ‫سەرچاوەی زۆربەی ناخۆشییەکانی ژیان درۆیە‬

‫ئەفغانستانێکی تر لە نزیک‬ ‫کوردستان‬

‫کاتێ دەگوترێ ئەفغانستان ئەو واڵتەی کە کەوتۆتە کیشوەری‬ ‫ئاسیا‪ ،‬لە ساڵی ‪ ١٩٧٩‬کاتێ سۆڤیەت بە سوپا بۆ پاڵپشتی‬ ‫کردن لە سیستەمێکی کۆمەنیستی چووە ناوی‪ .‬واڵتانی ڕۆژئاواو‬ ‫پاکستان و سعودیەش ب��ەردەوام بوون لە پاڵپشتی گروپە‬ ‫بەرهەڵستکارەکان‪ .‬تاکو سۆڤیەت کشایەوە و هەڵوەشایەوە‪.‬‬ ‫لەو کاتەوە ئەفغانستان تاکو ئەم چرکە ساتە ئارامی بەخۆیەوە‬ ‫نەبینیوە بەردەوام لەجەنگدایە‪ .‬گروپە تیرۆرستە توندرەوەکانی‬ ‫سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە و تالیبان کردویانە بە واڵتی ترس‪.‬‬ ‫عێراقیش لەوەتەی هەیە جەنگی لێنەبڕاوە‪ .‬بەاڵم لە ساڵی ‪٢٠٠٣‬‬ ‫وە لە دوای روخانی ڕژێمی بەعس بووە بە مەیدانی جەنگی‬ ‫گروپە توندڕەوەکان‪ .‬لە ئێستادابەپێی سەرچاوە هەواڵگری‬ ‫و میدیایەکان لە ئێستادا سنورەکانی کوردستان لە دۆخێکی‬ ‫خراپدان‪ .‬بەتایبەت شارەکانی وەک موسل و خوارووی کەرکوک‬ ‫و دوزخورماتوو و دیالە‪ .‬ئەم شارانە گروپە تیرۆرستیەکان‬ ‫بە شێوەیەکی بەرچاو دەسەاڵت و بوونیان زیادی کردوە لەم‬ ‫ناوچانە‪ .‬پانتایەکی گەورەی جوگرافی لە بەشێکی پارێزگای‬ ‫حەسەکەی واڵتی سوریاوە تاکو دەگاتە ناوەڕاستی عێراق بووە‬ ‫بە ئەفغانستانێکی تازە‪ .‬واڵتێک بۆ ڕێکخراوی قاعیدە فەراهەم‬ ‫بووە و حوکمی خۆی تێدا دەکات بەناوی دەوڵەتی ئیسالمی‬ ‫لە شام و عێراق‪ .‬بەتایبەت شارێکی وەک موسڵ لە ئێستادا‬ ‫ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسالمی لە شام و عێراق بەشێوەیەکی‬ ‫بەرچاو بوونی هەیە و بە ئاشکرا سەرانە لە بازاڕو دامەزراوە‬ ‫ئابوریەکان وەردەگرێت‪ .‬تەنانەت تەواوی دەزگا ئەمنیەکان‬ ‫سست و الواز بوونە لەبەرامبەر ئەم گروپانە و خۆیان لەشەڕی‬ ‫قاعیدە الدەدەن‪ .‬هەروەها وەک جۆرێک لە هەماهەنگیان هەیە‬ ‫بۆ خۆالدان لەشەڕی ئەم گروپانە‪ .‬لە هەمووی خراپتر ئەوەیە‬ ‫دادگاکان بوونەتە بەشێک لە هاوکاریکەری ئەم گروپانە‪.‬‬ ‫چونکە وەک باس دەکرێ لە موسل و شارەکانی باشوری دا‬ ‫هەر کەسێک گەر تاوانێکی کۆمەاڵیەتی و کوشتن و دزیش‬ ‫ئەنجام بدات لەکاتی لێکۆلینەوەی دادوەر لەگەڵی دۆسیەکەی‬ ‫خۆی بە دۆسیەی تیرۆر دەداتە قەڵەم‪ ،‬چونکە وەک باس‬ ‫دەکرێ دادوەرەکان ناوێرن حوکمیان بەسەردا بسەپێنن‪ .‬بۆیە‬ ‫ئەم ناوچانەی کەباسمان کردن هاوسنوری کوردستانن لە‬ ‫چەندین ڕووی ئابوری و جوگرافی و کۆمەاڵیەتی تێکەاڵویان‬ ‫لەگەل هەرێمی کوردستان دا هەیە‪ .‬کردەوە تیرۆرستیەکەی‬ ‫شاری هەولێریش بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەم شارە‬ ‫بەدڵنیایەوە سەرچاوەکەی شاری موسڵ بووە‪ .‬ئەوەی پێویستە‬ ‫ئەوەیە دەبێ حکومەتی هەرێم دام و دەزگا ئەمنی و سەربازی‬ ‫و هەواڵگریەکانی کاراتر و ئەکتیڤ تر بکات بۆ چاودێری‬ ‫جموجۆلی گروپە چەکدارەکان‪ .‬چونکە ماوەی نێوان هەرێم‬ ‫و شوێنەکانی ئەوان ئەوەندە زۆر نیە‪ .‬چونکە لە زۆر ڕوەوە‬ ‫دەتوانن دزە بکەنە ناو شارەکانی هەرێم‪ .‬هەروەها پێویستە‬ ‫هەم خەلکی کوردستان و هەم حکومەت باشتر کار لە دۆسیەی‬ ‫خۆپاراستن بکەن‪ .‬لەبەرامبەر گروپە تیرۆرستیەکان‪ .‬چونکە‬ ‫دۆخی سیاسی هەرێمیش ئێستا گۆڕاوە دەبێ ئەم ڕاستیە بە‬ ‫هەند وەربگرین‪ .‬هەروەها لەسەر هەموو حزبە سیاسیەکانیش‬ ‫پێویستە ئەوەندە کێشە ناوخۆیەکان قوڵ نەکەنەوە‪ .‬تاکو ببێتە‬ ‫هۆکارێک بۆ سەر قاڵبوون و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گروپە‬ ‫تیرۆرستیەکان‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.