Pirs 188 web

Page 1

‫حزب و الیەنەسیاسیەكان‪:‬‬

‫هەڵبژاردنێكی جیاواز و سەركەوتوو بوو‬

‫ل‪3‬‬

‫‪188‬‬

‫سەیر و سەمەرەكانی‬ ‫هەڵبژاردن‬

‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2013/10/1‬‬

‫ل‪4‬‬

‫سیناریۆكانی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم‬ ‫پێشبینی دەكرێت كابینەی هەشتەم حكومەتێكی‬ ‫بنكەفراوان بێت و زۆرب��ەی هێز و الیەنەسیاسیەكان‬ ‫تێیدا بەشداربن‪ ،‬ئەگەرچی بەرپرسانی هەرسێ الیەنی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن و یەكێتی تاوەكو ئێستا لە بەشداریكردن‬ ‫و نەكردن خۆیان یەكال نەكردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەری‬ ‫بەشداریكردنی كۆمەڵ و یەكگرتوو بەهێزە و بەرپرسانی‬ ‫یەكگرتووش دەڵێن «لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەو‬ ‫پرسە یەكالیی دەكەینەوە»‪ ،‬ئەندامێكی سەركردایەتی‬ ‫یەكێتیش ئاشكرای دەكات دەبێت حزبەكەی بەشێوەیەك‬ ‫لە حكومەتی داهاتوو بەشداربێت ببێتە وەاڵمدەرەوەی‬ ‫ناحەزانی‪ ،‬چاودێرێكی سیاسیش رایدەگەیەنێت كە‬ ‫حكومەتی داهاتوو پڕكێشە دەبێت و بە ئاسانی دروست‬ ‫نابێت‪.‬‬

‫ل‪5‬‬ ‫داهێنەری جیهانی‬ ‫نوێ‪ ،‬موچەی سااڵنەی‬ ‫یەك دۆالرە!‬

‫چوار ساڵ دژایه‌تی كردنی پارتی‪...‬‬ ‫شكستی خۆیان و گه‌شه‌كردنی پارتی لێكه‌وته‌وه‌‬ ‫م��اوه‌ی چوار ساڵه‌ میدیای ئه‌هلی و میدیای‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن و خودی حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن‪،‬‬ ‫ره‌خنه‌ له‌ پارتی ده‌گرن و كه‌یسی ناڕه‌وای بۆ‬ ‫دورست ده‌كه‌ن و به‌ حزبی بنه‌ماڵه‌ و ده‌سه‌اڵتخواز‬ ‫و نادیموكراسی وه‌سف ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆر‬ ‫له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌ت و ناعه‌داڵه‌تییه‌كان‬ ‫ده‌خه‌نه‌ پ��اڵ پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی‪.‬‬ ‫له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا وایان وێنا ده‌كرد‬ ‫كه‌ كێرڤی جه‌ماوه‌ریی پارتی له‌ دابه‌زین دایه‌‬ ‫و گومانیان ده‌كرد كه‌ پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا‬ ‫سه‌ركه‌وتوو نابێت و ل �ه‌ده‌س �ه‌اڵت ماڵئاویی‬ ‫ده‌كات‪ ،‬كه‌چی وه‌كو بینیمان پێچه‌وانه‌ بۆوه‌‪،‬‬ ‫ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی زیادی كرد و رێژه‌ی‬ ‫الیه‌نگر و ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه‌می‬ ‫ك��ردووه‌و كورسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش‬ ‫وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه‌‪.‬‬

‫ل‪6‬‬

‫ل‪7‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪188‬‬

‫راپۆرت‪ :‬پرس‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫یەكێتی‪ ،‬دان بەشكستەكەیدا دەنێت‬ ‫لەزاری سەركردەكانی یەكێتییەوە هۆكاری شكستەكە بخوێنەوە‬

‫بۆیەكەمجار دوای ئ��ەوەی لەگەڵ پارتی بە لیستی جیاواز بەشداری‬ ‫هەڵبژاردنیان كرد‪ ،‬یەكێتی توشی شكستێكی كوشندەبۆوە و نەیتوانی نیو‬ ‫هێندەی پارتی كورسی پەرلەمانی بهێنێت‪ ،‬ئەندامانی سەركردایەتی و كادیرانی‬ ‫یەكێتی‪ ،‬مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان بەهۆكاری ئەو شكستە تۆمەتبار دەكەن‬ ‫و ئاماژە بەوەدەكەن كە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەوەندەی خەریكی‬ ‫گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانیان و سەرپەرشتی كۆمپانیا بازرگانیەكانیان‬ ‫كردووە‪ ،‬نیو هێندە خەریكی كاری رێكخستنی حزبەكەیان نەبوونە‪ ،‬هەروەها‬ ‫غیابی مام جەالل بە هۆكاری هەرە سەرەكی شكستەكەی یەكێتی دادەنرێت‪،‬‬ ‫جگە لە دكتۆر بەرهەم ساڵح بەرپرسەكانی دیكەی یەكێتی ئامادەنین دان‬ ‫بە شكستی حزبەكەیاندا بنێن‪ .‬كادیرێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت نەبوونی‬ ‫چەقێك بۆ یەكالیی كردنەوەی پرسە هەستیارەكان یەكێتی بەو رۆژە گەیاند‪.‬‬ ‫چاودێرێكی سیاسیش جەختدەكاتەوە كە یەكێتی لە چوار ساڵی رابردوو‬ ‫سیاسەتێكی ئاشكرای نەبووە بە تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەنگانەی كە لە‬ ‫رابردوو بۆ گۆڕان رۆیشتبوو‪.‬‬ ‫هۆكاری شكستەكەی یەكێتی‬ ‫یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی هاوپەیمانی پارتی‪ ،‬بۆ یەكەمجار لە‬ ‫هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان توشی شكستێكی كوشندەبۆوە و نەیتوانی‬ ‫لە ملمالنێی هەڵبژاردندا سەركەوتووبێت‪ ،‬ئەو شكستەی یەكێتی بەالی‬ ‫ئەندامان و الیەنگرانی یەكێتی شتێكی موفاجەئە و نوێ بوو‪ ،‬چونكە دوای‬ ‫ئەوەی نەوشیروان مستەفا و باڵەكەی جیابوونەوە و بزوتنەوەی گۆڕانیان‬ ‫پێكهێنا و لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمان ‪ 25‬كورسی پەرلەمانیان‬ ‫بەدەستهێنا و دەنگی ئەو ‪ 25‬كورسیە زۆرینەی هی یەكێتی بوو‪ ،‬بەاڵم بەهۆی‬ ‫ئەوەی لەگەڵ پارتی بە یەك لیستی داخراو بەشداری هەڵبژاردنەكەیان كرد‬ ‫ئەوەندە پێوەی دیارنەبوو‪ ،‬ئەمەش بەپێی قسەی چاودێرانی سیاسی پارتی‬ ‫عەیبی یەكێتی داپۆشی و نەیهێشت وەك حزبێكی شكستخواردوو دەربكەوێت‪،‬‬ ‫بەاڵم لە هەڵبژاردنی ئەمجارە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو توشی شكستێكی‬ ‫گەورەبۆوە و نەیتوانی تەنانەت رێژەی كورسیەكانی بگاتە ‪ 20‬كورسی‪،‬‬ ‫لەالیەن خۆشیانەوە ئەندامانی سەركردایەتی و الیەنگرانیان مەكتەبی سیاسی‬ ‫حزبەیان بەهۆكاری ئەو شكستە دەزانن‪ ،‬ئەوان پێشیانوایە مەكتەبی سیاسی‬ ‫و باڵەكانی كەسانی الوازن و لە ئاست متمانەی خەڵكدا نەبوونە‪ ،‬جگە لەوەش‬ ‫دوای نزیكەی هەشت مانگ لە دەرنەكەوتنی مام جەالل كێشە ناوخۆییەكانی‬ ‫یەكێتی‪ ،‬حزبەكەی بەرەو ئاڕاستەیەكی تر بردووە‪.‬‬ ‫لەسەرەتای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرجەم بەرپرسەكانی‬ ‫یەكێتی دەیانوت دەیبەینەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو دەیبەینەوەیە تەنها قسەیەك بوو‬ ‫یەكێتیەكان خەونیان پێوەی دەبینی‪ ،‬دانا سەعید سۆفی‪ ،‬پەرلەمانتاری خولی‬ ‫سێیەم و كادیری پێشكەوتوی یەكێتی‪ ،‬لە لێدوانێكیدا بە پرسی راگەیاند كە‬ ‫یەكێتی لەسەرەتاوە بە متمانە بەخۆبوونێكی زۆرەوە هاتە ناو پڕوپاگەندەی‬ ‫هەڵبژاردنەكان و هیچ كامێكیشمان پێشبینیمان نەدەكرد ئەنجامەكان بەو‬ ‫شێوەیە بێت‪ .‬دانا سۆفی دان بە شكستی حزبەكەی دەنێت و پێیوایە نەبوونی‬ ‫چەقێك بۆ یەكال كردنەوەی پرسەكان یەكێتی بەو رۆژە گەیشت‪ ،‬دەشڵێت‬ ‫«لە غیابی مام جەالل یەكێتی گوتارێكی یەكگرتووی نەبوو هەر كەسێك‬ ‫بە جۆرێك قسەی دەكرد و زۆرجار دوو ئەندام مەكتەب سیاسی پێچەوانەی‬ ‫یەكتر لێدوانیان دەدا»‪ .‬پێشیوایە لەگەڵ پارتی جۆرێك لە ناهاوسەنگی لە‬ ‫دابەشكردنی پۆستەكاندا هەبووە كە وای لێهاتبوو یەكێتی وەك پاشكۆی‬ ‫پارتی سەیر دەكرا‪ ،‬ئەوانە وایكرد ئەندامان لە حزبەكەیان توڕەببن و دەنگی‬ ‫پێنەدەن‪.‬‬ ‫دكتۆر س��ەروەر عەبدولڕەحمان‪ ،‬كاندیدی یەكێتی‪ ،‬لە لێدوانێكیدا بە‬ ‫توندی هێرشی كردە سەر مەكتەبی سیاسی حزبەكەی و ئەندامەكانی بە‬ ‫بەرژەوەندپەرست لە قەڵەم دەدات و دەڵێت «بەردەوام مەكتەبی سیاسی لە‬ ‫مەترسی شكستەكە ئاگادار كراوەتەوە‪ ،‬بەاڵم هیچ كامێكیان دڵسۆز نەبوونە و‬ ‫نەهاتونەتە دەنگ‪ ،‬ئەو دەشڵێت «ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەر خەریكی‬ ‫گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێل و گەشتكردن و بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكانیان بوونە‬ ‫و رۆژێك لە رۆژان خەریكی پێداچوونەوەی رێكخستنەكانی حزب نەبوونە‬ ‫و خۆیان نەكردۆتە خاوەنی هەموو ئەو كێشانەی هەبوون»‪ .‬زیاتر وتیشی‬

‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‪:‬‬ ‫كەس هەوڵی دەنگ كۆكردنەوەی بۆ لیستەكە‬ ‫نەدەدا‪ ،‬بەڵكو هەركەسە و بۆخۆی كاری دەكرد‬

‫«سیاسەتی چەوتی ئەوان یەكێتی بەو رۆژەگەیاند كە نەبێتە خاوەنی ‪20‬‬ ‫كورسی پەرلەمانیش»‪ .‬هەروەها ئەوەشی نەشاردەوە كە سەرجەم ئەندامانی‬ ‫مەكتەبی سیاسی لەو حاڵەتە بەرپرسن و پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە»‪.‬‬ ‫پرس پەیوەندی بە زۆرێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی‬ ‫یەكێتییەوە كرد‪ ،‬بەاڵم نایانەوێت لەوبارەیەوە لێدوان بۆ پرس بدەن و‬ ‫بەشێكیشان وەاڵمی پەیوەندییەكەیان نەداوەتەوە‪.‬‬ ‫سۆران قەرەداغی چاودێری سیاسی‪ ،‬لەبارەی هۆكاری شكستی یەكێتی‬ ‫دەڵێت «یەكێتی لە هەڵبژاردنی رابردوو رووبەڕووی شكستێكی گەورە بۆوە‪،‬‬ ‫بەاڵم پێوەی دیار نەبوو‪ ،‬جگە لەوەش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دووبارە‬ ‫توشی شكست بۆوە‪ ،‬بەاڵم بە دەنگی كەركوكیەكان توانی خۆی راستبكاتەوە‬ ‫و شكستەكەی داپۆشێت»‪ .‬قەرەداغی دەشڵێت «خودی كۆسرەت رەسول‬ ‫و بەرهەم و هیرۆخان و مەال بەختیار لەم شكستە بەرپرسیارن‪ ،‬چونكە لەو‬ ‫ماوەیەدا ئەوەندەی خەریكی دژایەتیكردنی یەكتربوونە ئەوەندە لە خەمی‬ ‫حزبەكەیاندا نەبوونە»‪.‬‬ ‫ناوبراو پێشیوایە یەكێتی لە چەند ساڵی رابردوودا هیچی بۆ سلێمانیەكان‬ ‫نەكردووە‪ ،‬جگە لەوەش بەهیچ شێوەیەك كاری بۆ گەڕاندنەوەی دەنگی‬ ‫گۆڕانخوازەكان نەكردووە‪ ،‬واتە لە چوار ساڵی تەواودا سیاسەتێكی ئاشكرای‬ ‫نەبووە‪.‬‬ ‫ملمالنێی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‬ ‫لەگەڵ دەستپێكردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ملمالنێ و ناكۆكیەكانی‬ ‫ئەندامانی مەكتەبی سیاسی قوڵ بۆوە و بە ئاسانی هەستی پێدەكرا‪ ،‬بە‬ ‫تایبەتی دوای دەرنەكەوتنی دكتۆر بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری‬ ‫گشتی یەكێتی‪ ،‬دەوترا بەشێك لەو كەسانەی كە كاندیكراون بە دڵی دكتۆر‬ ‫بەرهەم نەبووە‪ ،‬بەو هۆیەشەوە چەندینجار ناكۆكی لە نێوان هێرۆخان و‬ ‫مەال بەختیار و بەرهەم ساڵح دروستبووە‪ ،‬لەالیەكی دیكەشەوە كاندیدكردنی‬ ‫دەرب��ازی كوڕی كۆسرەت رەس��ول كێشەیەكی گ��ەورەی لە ناو یەكێتیدا‬

‫پەرلەمانتارێكی یەكێتی‪:‬‬ ‫لە غیابی مام جەالل یەكێتی گوتارێكی‬ ‫یەكگرتووی نەبوو هەر كەسێك بە‬ ‫جۆرێك قسەی دەكرد‬

‫دروستكرد‪ ،‬چونكە بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێیان وابوو‬ ‫تەنها بۆ خۆ دەرخستن كۆسرەت كوڕەكەی كاندیدكردووە‪ ،‬هاوكات بەوەش‬ ‫تۆمەتباریان دەكرد كە تەنها دەنگ بۆ كوڕەكەی كۆدەكاتەوە و حزبەكەی لە‬ ‫بیر نییە‪ .‬لەالیەكی دیكەوە ملمالنێی نێوان ئەرسەالن بایز و دەرباز كۆسرەت‬ ‫ئەوەندە قوڵ ببۆوە كە وای لێهات ملمالنێیان لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین‬ ‫دەنگی یەكێتی دەكرد‪ ،‬چاودێرانی سیاسی و رۆژنامەنوسان پێیانوایە هەموو‬ ‫ئەو كێشە نێوەخۆییانە وایانكرد ئەندامان و الیەنگرانیان دەنگ بە یەكێتی‬ ‫نەدەن‪.‬‬ ‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە نەیویست ناوی باڵوبكرێتەوە‪،‬‬ ‫هۆكاری شكستی حزبەكانی بۆ هەندێك بەرپرس و كەسایەتی بااڵی حزبەكەی‬ ‫گەڕاندەوە و وتی «لە ناو یەكێتیدا هەر كەسە و بە جیا بانگەشەی بۆخۆی‬ ‫دەكرد و چی بویستابایە دەیكرد و لێپرسینەوەش نەبوو‪ ،‬هاوكات نەبوونی‬ ‫چاودێری بەسەر لێدوان و هەڵسوكەوتی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و‬ ‫سەركردایەتی‪ ،‬یەكێتی بەو رۆژەگەیاند‪ .‬ئەو نموونە بەوە دەهێنێتەوە كە‬ ‫لەناو حزبەكەیدا بەهۆی كاندیدكردنی چەند كەسایەتیەكی دیار ببووە هۆی‬ ‫دروستبونی باڵباڵێن و هەر كاندید لە بەرپرسێك نزیك بوو بەرپرسەكەش‬ ‫پشتیوانی دەكرد‪ ،‬هەروەها وتیشی «كەس هەوڵی دەنگ كۆكردنەوەی بۆ‬ ‫حزبەكەی نەدەدا‪ ،‬بەڵكو زیاتر كاریان بۆ خۆیان دەكرد»‪.‬‬ ‫هەروەها ئەو بەرپرسەی یەكێتی وتیشی «تەنها پێنچ چركە دەركەوتنی مام‬ ‫جەالل بەاڵنسی یەكێتی دەگۆڕی‪ ،‬بەاڵم دەرنەكەوت»‪.‬‬ ‫دانا سەعید سۆفی جەخت لەوەدەكاتەوە كە مەكتەبی سیاسی كێشەی‬ ‫بۆ حزبەكە دروستكردووە‪ ،‬چونكە ئەوان بەو سیاسەتەوە ناتوانن یەكێتی‬ ‫بەرەوپێش بەرن‪.‬‬ ‫دكتۆر سەروەر پێیوایە دەبێت بەشێك لە بەرپرسە بااڵكان دەست لەكار‬ ‫بكێشنەوە‪ ،‬چونكە ئەو پێیوایە ئەوان دوو هێندەی تر یەكێتی الوازتر دەكەن‬ ‫و پێویستە لە شوێنی ئەوان خەڵكی تر بێنە پێشەوە‪ ،‬هەروەها دەشڵێت‬ ‫«ناكرێت ئەو هەڵەیە بە ئاسانی تێپەڕ ببێت»‪.‬‬

‫دكتۆر سەروەر‪:‬‬ ‫مەكتەبی سیاسی لە مەترسی شكستەكە‬ ‫ئاگادار كراوەتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوان هەر‬ ‫خەریكی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێل و گەشت‬ ‫و بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكانیان بوونە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪188‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫‪3‬‬

‫حزب و الیەنەسیاسیەكان‪ :‬هەڵبژاردنێكی جیاواز و سەركەوتوو بوو‬ ‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو‪:‬‬ ‫هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بوو‪ ،‬ساختەكاری بەو شێوەیە نییە كە باس دەكرێت‬

‫راپۆرت‪ :‬توانا شێخانی‬

‫بەپێی وتەی چاودێرانی سیاسی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان هەڵبژاردنێكی جیاواز بوو‪ ،‬چونكە هەر حزب و الیەنێك قەبارەی‬ ‫راستەقینەی خۆی بۆ دەركەوت‪ ،‬بەپێی زانیارییەكانی پرس كۆمەڵی ئیسالمی‬ ‫زیاتر لە ‪ 13‬هەزار دەنگی كەم كردووە‪ ،‬هاوكات دەنگەكانی یەكگرتووش بڕێك‬ ‫كەمی كردووە‪ ،‬سكرتێری حزبێكیش ئاشكرای دەكات كە ژمارەی ئەندامانی‬ ‫حزبەكەی دەگاتە ‪ 2‬هەزار و دەڵێت «چاوەڕێمان دەكرد خەڵك دەنگمان‬ ‫پێبدات‪ ،‬چونكە دڵنیابووین بەو ژمارەیە ناگەینە پەرلەمان»‪ .‬هەروەها‬ ‫سەرۆكی لیستێكی سەربەخۆش گلەیی لە كۆمیسیۆنی بااڵی هەڵبژاردن دەكات‬ ‫كە تەنها لە خەمی حزبە گەورەكاندا بووە و الیەنەكانی تریان بەالوە ناوە‪ ،‬جگە‬ ‫لەوەش سەرجەم هێز و الیەنەسیاسیەكان جەختدەكەنەوە كە هەڵبژاردنێكی‬ ‫سەركەوتوو بووەو بێ ساختەكاری بووە‪.‬‬ ‫راو بۆچوونی الیەنەكان لەسەر چۆنییەتی بەرێوەچوونی پرۆسەكە‬ ‫سەرجەم هێز و الیەنە سیاسیەكان هەڵبژاردنی ئەمجارە بە هەڵبژاردنێكی‬ ‫جیاواز لە قەڵەم دەدەن و پێیانوایە ئەمجارە كوردستان نموونەیەكی جوانی‬ ‫دیموكراسی پیشانی واڵتی دەرەوەدا‪ .‬هەروەها ئەوان ئاماژە بە بوونی چەند‬ ‫كەموكوڕییەك دەكەن و جەختدەكەنەوە كە كەموكوڕییەكان بچووك بوون و‬ ‫هەندێكیان شیاوی باسكرد نین و هەندێكی تریشیان پێویستە كۆمیسیۆنی‬ ‫بااڵی هەڵبژاردنەكان هەوڵبدات لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەو كەموكوڕییانە‬ ‫دووبارە نەبێتەوە‪.‬‬ ‫عەلی كەریم سەرۆكی لیستی مافەكانی خەڵكی كوردستان‪ ،‬وەك لیستێكی‬ ‫سەربەخۆ بۆ یەكەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن‪ ،‬ناوبراو گلەیی لەالیەنە‬ ‫پەیوەندیدارەكان دەكات كە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیان پێ نەوتووە‪،‬‬ ‫ئەو دەڵێت «لە كاتێكدا خۆمان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئامادە نەكرد بوو‬ ‫بانگەشە دەستی پێكرد‪ ،‬ئەوەش یەكێك بوو لە گرفتە سەرەكیەكانمان‪،‬‬ ‫چونكە چەند رۆژێك بەسەر بانگەشە تێپەڕی ئینجا پۆستەر و رێكالممان‬ ‫چاپ و باڵوكردەوە»‪ .‬هەروەها وتیشی «سەڕەڕای بوونی چەندین كەموكوڕی‬ ‫وەك نەهاتنەوەی ناوی هەندێك كەس و توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنوسان‪،‬‬ ‫پڕۆسەكە بەشێوەیەكی زۆر دیموكراسیانە و تەندروست بەڕێوەچوو»‪.‬‬ ‫فەرهاد مەال ساڵح‪ ،‬ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسالمی‪ ،‬ئاماژە‬ ‫بەوەدەكات كە بوونی لێپێچینەوە و بەدواداچوون پڕۆسەكەی گەرموگوڕتر‬ ‫كردبوو‪ ،‬ئەو دەڵێت «ئەوەی مایەی دڵخۆشیبوو بوونی لێپێچینەوە بوو‬ ‫لەالیەن كۆمیسیۆنەوە‪ ،‬چونكە بە چەند شێوەیەكی جیاواز رێگرییان لە‬ ‫ئەنجامدانی ساختەكاری كردووە»‪ .‬دەشڵێت «چەند كەموكوڕییەكی بچوك‬ ‫هەبوون ئەوانەش لە هەڵبژاردنێكی وەهادا هەردەبێت»‪.‬‬ ‫لەالیەكی دیكەوە تۆفیق كەریم‪ ،‬ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسالمی‪،‬‬ ‫لە لێدوانێكیدا بۆ پرس وتی «بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق‬ ‫هاواڵتیان كەمتر بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە‪ ،‬ئەوەش وایكرد ژمارەی‬ ‫دەنگەكانی بەشێك لەالیەنە سیاسیەكان كەمبكاتەوە»‪ .‬سەبارەت بە بوونی‬ ‫ساختەكاری‪ ،‬ناوبراو وتی «زانیاریمان بەدەستگەیشتووە كە بە هەزارەها‬ ‫هاواڵتی كوردانی رۆژئاوا ناسنامەیان بۆ كراوەو بەشداری هەڵبژاردنیان كردووە‪،‬‬ ‫ئەوەش الیەنێكی الوازی پڕۆسەكە بوو»‪.‬‬ ‫رێكار ئەحمەد‪ ،‬سكرتێری حزبی رزگ��اری كوردستان‪ ،‬ه��ەروەك خۆی‬ ‫باسی لێوەدەكات لەبەرنەبوونی نوێنەریان لە بنكەكانی دەنگدان ئاگاداری‬ ‫چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە نەبوونە‪ ،‬ئەو دەڵێت «ئاگاداری كەموكوڕی‬ ‫و ساختەكاری چەند بنكەیەكی دەنگدان بووینە‪ ،‬بەاڵم ناتوانین بڵێن لە‬ ‫زۆربەی بنكەكان كەموكوڕی هەبووە‪ ،‬چونكە نوێنەرمان لە سەرجەم بنكەكاندا‬ ‫نەبووە»‪.‬‬ ‫خدر روسی‪ ،‬سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان هاوكات‬ ‫كاندیدی لیستی ئازادی‪ ،‬لەسەرەتای قسەكانیدا بە گلەیی دەستی پێكرد‪،‬‬ ‫چونكە خۆی كاندیدە و كەچی ناویشی لە نێو لیستی دەنگدەراندا نەبوو‪ .‬ناوبراو‬ ‫بە رۆژنامەی (پرس)ی راگەیاند كە بوونی چەندین كەس لە نزیك بنكەكانی‬

‫عەلی كەریم‪:‬‬ ‫پڕۆسەكە بەشێوەیەكی زۆر دیموكراسیانە و‬ ‫تەندروست بەڕێوەچوو‬

‫دەنگدان گومانی الدروستكرد بووین‪ .‬وەكخۆی گوتی «لە شارۆچكەی سۆران‬ ‫بەبێ هیچ هۆیەك چەند چەكدارێك لە دوو ئەندامی ئێمەیانداوە»‪.‬‬ ‫كاروان ساڵح‪ ،‬سەرۆكی لیستی سەربەخۆكان‪ ،‬پێیوایە هەڵبژاردنی ئەمجارە‬ ‫بە سەركەوتوویی بەڕێوەچووەو كەمترین ساختەكاری و توندوتیژی تێدا بووە‪،‬‬ ‫هەروەها دەشڵێت «بە پێچەوانەوەی هەڵبژاردنی رابردوو ئەمجارە كۆمیسیۆن‬ ‫تەنها لە خەمی حزبە گەورەكاندا بووە‪ ،‬چونكە لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن‬ ‫ب��ەردەوام زانیاری لەسەر ژم��ارەی دەنگ و كورسیەكانی پێنچ الیەنەكە‬ ‫باڵودەكاتەوە و تەنها بە ئاماژەیەكی بچوك باس لە ژمارەی دەنگی حزب و‬ ‫لیستە سەربەخۆكان دەكەن‪ ،‬نازانم ئەم جیاوازییە بۆ»‪.‬‬ ‫ژمارەی دەنگی حزب و الیەنەكان‬ ‫بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمان دەنگی هەندێك‬ ‫الیەن گۆڕانی بەسەر هاتووە‪ ،‬بەجۆرێك هەندێك كەمی كردووە و هەندێكیش‬ ‫زیادی كردووە‪.‬‬ ‫هەردوو حزبی كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسالمی لە هەڵبژاردنی ساڵی ‪ 2009‬لە‬ ‫چوارچێوەی لیستێكدا لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشان و سۆشیالست دیموكراتی‬ ‫كوردستان بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كرد و نزیكەی ‪ 250‬هەزار‬ ‫دەنگیان بەدەستهێنا‪ ،‬هاوكات تاڕادەیەك ناكۆكی كەوتە نێوانیان‪ ،‬چونكە‬ ‫هەرچواریان دەیانوت بەهۆی ئەو هاوپەیمانیەتەوە زیانمان پێگەیشتووە و‬ ‫بەهۆی دەنگی ئێمەوە الیەنەكانی تر بوونەتە خاوەنی كورسی‪.‬‬ ‫بەپێی وتەی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسالمی لەو‬ ‫هەڵبژاردنە نزیكەی ‪ 192‬هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە‪ ،‬بەاڵم لە هەڵبژاردنی‬ ‫‪ 2010‬زیاتر لە ‪ 200‬هەزار دەنگی هێنابوو‪ ،‬واتە ئەویش كەمی كردووە‪ .‬فەرهاد‬ ‫مەال ساڵح بە پرسی راگەیاند كە ئەگەر رێژەی دەنگدان زیاتر بوایە ئەوا‬ ‫دەنگەكانی ئەوانیش زیادی دەكرد و لەو هەڵبژاردنەش قورسایی خۆمان‬ ‫بەدیاركەوت‪.‬‬ ‫كۆمەڵی ئیسالمی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە ساڵی ‪2010‬‬ ‫ئەنجامدرا نزیكەی ‪ 143‬هەزار دەنگی بەدەستهێنا و لەو هەڵبژاردنەش ‪130‬‬ ‫هەزار دەنگیان هێناوە و بەو پێیەش بێت كۆمەڵ ‪ 13‬هەزار دەنگی كەمكردووە‪،‬‬

‫سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان‪:‬‬ ‫لیستەكەمان شانزە هەزار دەنگی هێناوە‬

‫تۆفیق كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ لەوبارەیەوە بۆ پرس وتی «لە‬ ‫هەڵبژاردنی ساڵی ‪ 2010‬رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە ‪ %83‬بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمجارە لە سەدا دە كەمی كردووە‪ ،‬بێگومان لەو رێژەیەش ژمارەیەكی بەر‬ ‫ئێمە دەكەوێت»‪.‬‬ ‫بە وتەی رێكار ئەحمەد سكرتێری حزبی رزگ��اری‪ ،‬ژم��ارەی ئەندامانی‬ ‫حزبەكەی نزیكەی ‪ 2‬هەزار ئەندامە و دەنگی پێویست ناهێنن بۆ ئەوەی‬ ‫بگەنە پەرلەمان‪ ،‬هەروەها وتیشی «دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن ئاگاداری هیچ‬ ‫ژمارەیەكی دەنگدانی حزبەكەم نەبوومە‪ ،‬چونكە چاودێرمان لە نێو بنكەكانی‬ ‫دەنگداندا نەبووە و كەسیش پێمان ناڵێت ئەوەندە دەنگەتان هێناوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێدەچێت نەگەینە پەرلەمان»‪.‬‬ ‫خدر روسی‪ ،‬كاندیدی لیستی ئازادی لەبارەی ژمارەی دەنگی لیستەكەی‬ ‫دەڵێت «نازانم چەندمان هێناوە‪ ،‬بەس دەڵێن پانزە تا شانزە هەزار دەنگمان‬ ‫هێناوە‪ ،‬هەروەها چ كاندیدێك زۆرینەی دەنگەكانی هێنابێت ئەو دەچێتە‬ ‫پەرلەمان»‪.‬‬ ‫كاروان ساڵح سەرۆكی لیستی سەربەخۆكان‪ ،‬ئاشكرای دەكات كە دەنگی‬ ‫پێویستیان هێناوە بۆ ئەوەی بگەنە پەرلەمان‪ ،‬ئەو دەڵێت «لەو ‪ %7‬كە‬ ‫كۆمیسیۆن دەڵێت بۆ الیەنە سەربەخۆكانە پشكی ئێمەشی تێدایە»‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو ژمارانە بێت كە باڵوكرانەتەوە ژمارەی دەنگەكانی بزوتنەوەی‬ ‫گۆڕان زیادی ك��ردووە‪ ،‬هەروەها پێدەچێت یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی‬ ‫كوردستان دەنگی پێویستی نەهێنابێت بۆ ئەوەی بچنە پەرلەمان‪.‬‬ ‫هەروەها بەپێی زانیارییەكانی پرس‪ ،‬حزبی سۆشیالست دیموكرات ‪ 9‬هەزار‬ ‫دەنگی هێناوە و بزوتنەوەی ئیسالمی ‪ 13‬هەزار دەنگی هێناوە و حزبی ئایندە‬ ‫‪ 6‬هەزار دەنگی هێناوە و لیستی چاكسازی و گەشە تەنها ‪ 700‬دەنگی هێناوە‪،‬‬ ‫بەو ژمارەیەش ناتوانن بگەنە پەرلەمان‪ ،‬چونكە نرخی هەر كورسیەك ‪ 18‬تا‬ ‫‪ 19‬هەزار دەنگە‪.‬‬ ‫هەر پێی ئەنجامە بەراییەكان‪ ،‬پارتی دیموكراتی كوردستان پلەی یەكەمی‬ ‫هێناوە بە مسۆگەر كردنی لە ‪ %38‬دەنگەكان و بزوتنەوەی گۆڕان پلەی دووەم‬ ‫بە رێژەی لە ‪ %23‬و یەكێتی نیشتمانی پلەی سێیەم و یەكگرتووی پلەی‬ ‫چوارەم و كۆمەڵی ئیسالمی پلەی پێنجەمی بەركەوتووە‪.‬‬

‫سكرتێری حزبی رزگاری‪:‬‬ ‫دوو هەزار ئەنداممان هەیە و دەمانزانی‬ ‫بەو رێژەیە ناگەینە پەرلەمان‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪188‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫سەیر و سەمەرەكانی هەڵبژاردن‬ ‫دەنگی بەرهەم ساڵح و خێزانەكەی پوچەڵ كرایەوە‬

‫بێ رووتووش‬

‫راپۆرت‪ :‬توانا شێخانی‬

‫سەڕەڕای ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی‬ ‫سەركەوتوو بەڕێوەچوو‪ ،‬بەاڵم تێیدا كۆمەڵێك سەیرە و سەمەرە‬ ‫رووی��دا‪ ،‬لەو راپۆرتەی پرس تیشكدەخەینە سەر ئەو سەیر و‬ ‫سەمەرانەی بەرپرسان و كاندیدانی پەرلەمان كە لە كات و ساتی‬ ‫بانگەشە و دەنگدان روویانداوە‪.‬‬ ‫سەیر و سەمەرەكان‬ ‫لە هەڵبژاردنی خولی چ��وارەم��ی پەرلەمان چەند سەیر و‬ ‫سەمەرەیەكی پێكەنیناوی روویداوە كە بۆتە مایەی سەرسوڕمانی‬ ‫دەنگدەران‪.‬‬ ‫یەكێك لەوانە (زانا شێروانی)یە كە ناسراوە بە سەرۆك زانا‬ ‫و كاندیدی حزبی ئایندەبوو و بە وتەی خۆی لەكاتی بانگەشەدا‬ ‫نزیكەی ‪ 3‬هەزار كەس پەیوەندی پێوەكردووە و بەڵێنیان پێداوە‬ ‫كە دەنگی دەدەن‪ ،‬كەچی ‪ 34‬دەنگی هێنا‪ ،‬هەر وەك خۆی دەڵێت‬ ‫«‪ 34‬دەنگم هێناوە‪ ،‬بەڕاستی جێگای پێكەنین بوو»‪ .‬جگە لەوەش‬ ‫لە رۆژی دەنگدان سەرۆك زانا ویستویەتی هەروەك بەرپرسەكان‬ ‫لە كاتی دەنگدان وێنە بگرێت‪ ،‬بەاڵم بە وتەی خۆی كارمەندانی‬ ‫كۆمیسیۆن لێنەگەڕاون‪.‬‬ ‫هەروەها زانا بەوە ناسراوە كە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن‬ ‫چەند بەرنامەیەكی سەیر و پێكەنیناوی راگەیاند‪ ،‬یەكێك لە‬ ‫بەڵێنەكانی البردنی تاقیكردنەوەی بەكالۆری پۆلی شەشەمی‬ ‫ئامادەیی و بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بە هەموو قوتابیەك و‬ ‫بڕینەوەی موچەی بندیوار بۆ هەموو كەسێك‪.‬‬ ‫هەروەها پەخشان زەنگەنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی‬ ‫شیوعی كوردستان لە سلێمانی لە بنكەیەكی تایبەت دەنگیداوە و‬ ‫نوێنەری ئەو حزبەش لەوێ ئامادەبووە‪ ،‬بەاڵم بە وتەی نوێنەرەكە‬ ‫كاتێك كە سندوقەكە كراوەتەوە و دەنگەكان جیاكراوەتەوە حزبی‬ ‫شیوعی هیچ دەنگێكی نەهێناوە‪ ،‬واتە پەخشان زەنگەنە دەنگی‬ ‫بە حزبەكەی نەداوە‪ ،‬پرس پەیوەندی بە پەخشانەوە كرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئامادەنەبوو هیچ لەوبارەیەوە بڵێت بەڵكو وتی «زیاتر لە پەنجا‬ ‫ساڵ خەباتم لەناو ئەو حزبەدا هەیە و هیچ كەسێك مافی نیە‬ ‫چاودێریم بكات»‪ .‬پرس چەند جارێك ئەو پرسیارەی لە ناوبراو‬ ‫دووبارە كردەوە‪ ،‬بەاڵم ئامادە نەبوو وەاڵمی ئەو پرسیارە بداتەوە‪،‬‬ ‫بۆیە لە وەاڵم نەدانەوەی وا دەردەكەوێت كە وتەی نوێنەری حزبی‬ ‫شیوعی راست بێت و ناوبراو دەنگی بە حزبەكەی نەدابێت‪.‬‬ ‫خدر رووسی‪ ،‬كە یەكێك بوو لە كاندیدانی لیستی ئازادی‪ ،‬بەاڵم‬

‫سەیرەكە لەوەدایە كە خۆی كاندید بوو‪ ،‬كەچی ناوی لە لیستی‬ ‫تۆماری دەنگدەراندا نەبووە و دەنگی نەداوە‪ ،‬ناوبراو بێ ئەوەی‬ ‫هیچ گلەییەك بكات لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە پێشتر ناوی لە‬ ‫تۆماری دەنگدەراندا هەبووە‪ ،‬بەاڵم لە تۆماری كارمەندەكاندا رۆژی‬ ‫دەنگدان ناوی نەبووە‪.‬‬ ‫شیبا كەرەم‪ ،‬كە بە گەنجترین كاندیدی پەرلەمان دادەن��را و‬ ‫كاندیدی لیستی مافەكانی گەلی كوردستان بوو‪ ،‬لەوبارەیەوە بۆ‬ ‫پرس وتی «زۆركەس پێی دەوتم ئەگەر شوم پێبكەی دەنگت‬ ‫پێدەدەم و زۆركەسیش منی دەبینی دەیوت ئەگەر شتێكم بۆ‬ ‫نەكڕی دەنگت پێنادەم»‪ .‬لەوەش سەیرتر بەالی شیبا ئەوەبووە كە‬ ‫پۆلیس و ئاسایش بە پەرۆشەوە بەڵێنیان پێداوە دەنگی پێبدەن‪.‬‬ ‫هەروەها وا باڵوكرایەوە كە هێرش خۆشناو سەرۆكی لیستی‬ ‫مافی گەل و‪ ،‬خاوەنی كەناڵی ئاسمانی هەولێر و كۆمپانیای ‪،77‬‬ ‫وتویەتی ئەو پارەیەی كە لە بانگەشەی هەڵبژاردن خەرجم كردووە‪،‬‬ ‫ئەگەر موچەی ‪ 25‬ساڵ پەرلەمانتاری وەربگرم ئینجا ناكاتەوە‬ ‫ئەوەندە‪ ،‬پرس چەندجارێك پەیوەندی بە ناوبراوەوە كرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وەاڵمی نەداوە‪.‬‬ ‫سەیرتر لەوەدایە كە كاندیدی یەكێك لە حزبە بچووكەكان‪،‬‬ ‫چۆتە یەكێك لە بنكەكان بۆ ئەوەی دەنگبدات‪ ،‬بەاڵم یەكەمجار‬ ‫چووە ناسنامەی مامۆستایەتی بردووە و وتویانە بەو ناسنامەیە‬ ‫ناتوانیت دەنگبدەیت‪ ،‬دووەمجار ناسنامەی كۆپیكراوی بردووە و‬ ‫ئەمجارەش وتویانە نابێت‪ ،‬سێیەمجار مۆڵەتی شۆفێری بردووە و‬ ‫كارمەندی كۆمیسیۆن بە دوای ناوەكەیدا گەڕاوە‪ ،‬بەاڵم ناوی لە‬ ‫لیستی تۆماری دەنگدەراندا نەبووە‪ ،‬واتە ئەو هەموو ماندووبون و‬ ‫هاتوچۆیەی بە خۆڕایی كردووە‪.‬‬ ‫هەروەها دكتۆر بەرهەم ساڵح و هاوسەرەكەی لە یەكێك لە بنكە‬ ‫تایبەتیەكانی سلێمانی دەنگیاندا و هەر بەرپرسێك لەو بنكانە‬ ‫دەنگبدات دەبێت ناوی لەسەر لیستەكە بنوسێت و بیخاتە ناو‬ ‫زەرفێكەوە ئینجا بیخاتە ناو سندوقەكە‪ ،‬بەاڵم بەهۆی ئەوەی‬ ‫بەرهەم و هاوسەرەكەی ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا نەبووە‪،‬‬ ‫دەنگەكانیان پوچەڵكرایەوەو هەژمار نەكرا‪.‬‬ ‫جگە لەوانەش خێزانێكی دانیشتووی سلێمانی كە لە ساڵی ‪1989‬‬ ‫هاوسەرگیریان كردووە‪ ،‬بە وتەی پیاوەكە ناوی منداڵێكیان هاتبۆوە‬ ‫و تەمەنی ‪ 1988‬بوو‪ ،‬واتە ساڵێك پێش ئەوەی هاوسەرگیری‬ ‫بكەن منداڵێكیان هەبووە‪ ،‬كەچی ناوی هاوسەرەكەی نەهاتبۆوە‪،‬‬ ‫هەروەها چەندین هاواڵتی كاتێك دەچوون دەنگبدەن ناویان بە‬

‫*كۆمسیۆن دنیایەک پارەی بۆ وشیاركردنەوەی دەنگدەران خەرج‬ ‫كردووە‪ ،‬كەچی كاندیدێك پێناسی مامۆستایی بۆ دەنگدان بردبوو‪،‬‬ ‫ئەوجارە داوای تەسكەرەیان لێی كردبوو‪ ،‬كەچی كۆپیەكەی هێنابوو‪،‬‬ ‫سەرئەنجام دەركەوت ناویشی نییە‪.‬‬ ‫(كاندیدی ئاخیر زەمان)‬ ‫*ئەو جارەیان لەكاتی گەڕان بەدوای ناوی خۆیدا دەركەوت كە‬ ‫دەنگدەرێك بە مردوو ناویی نوسراوە‪ ،‬رێك و رەوان پێیان گوتبو كاكە‬ ‫تۆ مردووی‪.‬‬ ‫(دەوەرە شێت مەبە)‬ ‫*لە فەیسبووك رەسمێكی كۆنفرانسەكانی كۆنگرەی سێزدەی پارتی‬ ‫باڵو كراوەتەوە‪ ،‬سەیارەیەكی سەربازی هەندێك سندوقی دەنگدانی‬ ‫باركردووە‪ ،‬گوایە پارتی تەزویری كردووە‪.‬‬ ‫(وێنەشیان دەست نەكەوێ بە فۆتۆشۆپ دەیكەن)‬ ‫*لەكاتی دووەمین تەقینەوەی ب��ەردەم ئاسایشی هەولێردا دوو‬ ‫چەكدار هەاڵتنێك هەڵدەهاتن هاواڵتی سڤیڵ ئاوا نەدەترسان‪.‬‬ ‫(چەكەكانیان بۆ رۆژی تەنگانەیە)‬ ‫*لەگەڵ تەقینەوەكانی ‪9/29‬ی بەردەم ئاسایشی هەولێر بۆ یەكەم‬ ‫جار كۆمەڵ و یەكگرتوو و گۆڕان بەیاننامەیان دەركرد و پشتیوانی‬ ‫خۆیان بۆ ئاسایشی هەرێم دووپات كردەوە‪.‬‬ ‫(وەاڵهی لێتان نایە)‬ ‫*ه��اوڕێ��ی��ەک س��ێ ج��ار نەشتەرگەریی ج��ی��اوازی ب��ۆ ک��راوە‪،‬‬ ‫هێشتا نەیانتوانیوە ئەو شوێنە بپێکن کە بە راستی پێویستی بە‬ ‫نەشتەرگەرییەکە هەیە ئێستاش بە ناچاری دەبێ بچێتە ئێران‪.‬‬ ‫(جا باش نییە هیچیان لە سگیدا بەجێ نەهێشتووە ئەگەرنا‬ ‫پێویستی بە چەند نەشتەرگەرییەگی دیکەش دەبوو‪).‬‬

‫مردوو تۆمار كرابوو‪ ،‬بەاڵم سەیرەكە لەوەدایە كە ناوی چەندین‬ ‫مردوو بە زیندوو نوسرابوو‪.‬‬ ‫سەڕەڕای هەموو ئەوانەش كاندیدێكی یەكگرتووی ئیسالمی كە‬ ‫خەڵكی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە و مافی دەنگدانی‬ ‫نیە‪ ،‬بەاڵم چوو بووە بنكەی دەنگدان بۆ ئەوەی دەستی بخاتە‬ ‫ناو مەرەكەبی مۆرەكە و وێنەكەی لە تۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیسبوك‬ ‫دابنێت‪.‬‬

‫پەخشان زەنگەنە دەنگی بە حزبەكەی نەداوە‬ ‫كچە كاندیدێك‪ :‬كەسێك پێی وتم‪ ،‬ئەگەر شوم‬ ‫پێبكەی دەنگت دەدەمێ‬ ‫خدر رووسی‪ :‬خۆم كاندیدبووم‪ ،‬كەچی ناوم‬ ‫نەهاتبۆوە‬ ‫كاندیدێك دوای سێجار لە هاتوچۆ كردن‪ ،‬وتیان‬ ‫ناوت نەهاتۆتەوە‬ ‫سەرۆكی لیستێك‪ :‬ئەگەر ‪ 25‬ساڵ موچەی‬ ‫پەرلەمانتاریم وەربگرم‪ ،‬ناكاتە ئەو پارەیەی كە‬ ‫لە بانگەشەی هەڵبژاردن خەرجمكردووە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪188‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫‪5‬‬

‫سیناریۆكانی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم‬ ‫ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی‪ :‬كوردستان پێویستی بە حكومەتێكی بنكەفراوانە‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬

‫پێشبینی دەكرێت كابینەی هەشتەم حكومەتێكی بنكەفراوان‬ ‫بێت و زۆربەی هێز و الیەنەسیاسیەكان تێیدا بەشداربن‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫بەرپرسانی هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن و یەكێتی تاوەكو ئێستا لە‬ ‫بەشداریكردن و نەكردن خۆیان یەكال نەكردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەری‬ ‫بەشداریكردنی كۆمەڵ و یەكگرتوو بەهێزە و بەرپرسانی یەكگرتووش‬ ‫دەڵێن «ل��ە ك��ۆب��وون��ەوەی سەركردایەتی ئ��ەو پرسە یەكالیی‬ ‫دەكەینەوە»‪ ،‬ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ئاشكرای دەكات‬ ‫دەبێت حزبەكەی بەشێوەیەك لە حكومەتی داهاتوو بەشداربێت ببێتە‬ ‫وەاڵمدەرەوەی ناحەزانی‪ ،‬چاودێرێكی سیاسیش رایدەگەیەنێت كە‬ ‫حكومەتی داهاتوو پڕكێشە دەبێت و بە ئاسانی دروست نابێت‪.‬‬ ‫حكومەتێكی جیاواز‬ ‫چ���اوەڕوان دەكرێت كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان جیاوازبێت لە كابینەكانی راب��ردوو‪ ،‬چونكە چاودێران‬ ‫پێیانوایە هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن (كۆمەڵ‪ ،‬یەكگرتوو‪ ،‬گۆڕان)‬ ‫مەیلی بەشداریكردنیان لە دەسەاڵت هەیە و بەشێوەیەك لە شێوەكان‬ ‫بەشداری لە حكومەتی داهاتوو دەكەن‪ ،‬هەروەها لە ئێستاشدا حزبە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنەكان بە یەكێتی هاوپەیمانی پارتیشەوە چاوەڕوانی‬ ‫كۆبوونەوەی سەركردایەتیان دەكەن و ئاماژە بەوەدەكەن كە بە‬ ‫زۆرینەی دەنگی سەركردایەتیان ئەو پرسە یەكال دەكەنەوە‪ ،‬تاوەكو‬ ‫ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان یاریزانی سەرەكی یارییەكە‪،‬‬ ‫چونكە براوەی هەڵبژاردنە و دەیەوێت لەگەڵ چەند الیەنێك كابینەی‬ ‫هەشتەم پێكبهێنێت‪.‬‬ ‫لەئێستادا چەند ئەگەرێك لەبەردەستدایە‪ ،‬یەكەمیان پێكهێنانی‬ ‫حكومەت لەالیەن (پارتی و یەكێتی) دووەمیان پێكهێنانی حكومەتە‬ ‫لەالیەن (پارتی و گۆڕان) سێیەمیان (پارتی و حزبە ئیسالمیەكان)‬ ‫چوارەمیان كە ئەگەرێكی زۆر الوازە ( یەكێتی و حزبەكانی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن)ە‪.‬‬ ‫بەرپرسانی پارتی جەخت لە پێكهێنانی حكومەتێكی بنكەفراوان‬ ‫دەكەنەوە و دەیانەوێت بە رێككەوتنی سەرجەم الیەنەكان حكومەت‬ ‫پێكبهێنن‪ ،‬ئەگەرچی بەهۆی كەمی بەدەستهێنانی ژم��ارەی‬ ‫كورسیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تاوەكو ئێستا خۆی لە‬ ‫بەشداریكردنی حكومەت یەكال نەكردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم نێچیرڤان بارزانی‬ ‫جێگری سەرۆكی پارتی ئەوەی راگەیاندووە كە الیان گرنگ نیە‬ ‫یەكێتی چەند كورسی هێناوە‪ ،‬هەروەها ئاماژەشیداوە كە تا یەكێتی‬ ‫هەبێت هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ الیەنێكی ترنابەستن‪.‬‬ ‫هەرێم كەمال ئاغا‪ ،‬ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی‪ ،‬جەخت لە‬ ‫پێكهێنانی حكومەتێكی بنكەفراوان دەكاتەوە و پێیوایە كوردستان‬ ‫پێویستی بە یەكگرتووی هێز و الیەنەكانە‪ ،‬هەرێم بۆ پرس زیاتر‬ ‫وتیشی «ب��ارودۆخ��ی ئێستا وادەخ��وازێ��ت كە الیەنەكان لەسەر‬ ‫پێكهێنانی حكومەتێكی بنكەفراوان كۆكبن»‪ .‬هەروەها لەبارەی‬

‫بەشداریكردنی یەكێتی لە حكومەتدا‪ ،‬ناوبراو وتی «چاوەڕوانی‬ ‫كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیمان دەكەین و بە تێكڕا پرسی‬ ‫بەشداریكردن و نەكردن یەكالدەكەینەوە»‪.‬‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان كە لە هەڵبژاردنەكەدا پلەی دووەمی بەدەستهێناوەو‬ ‫بە وتەی محەمەد تۆفیق بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی‬ ‫گ��ۆڕان‪ ،‬تاوەكو ئێستا پرسی بەشداریكردن و نەكردنیان یەكال‬ ‫نەكردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەگەری بەشداریكردنیان زۆرە‪ ،‬چونكە گۆڕان لە‬ ‫سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنی بەشداریكردنی لە حكومەتی‬ ‫بە الیەنگرانی دابوو‪.‬‬ ‫هەرچەندە بەپێی وتەی دكتۆر شێركۆ جەودەت كاندیدی دەرچووی‬ ‫یەكگرتوو‪ ،‬تاوەكو ئێستا حزبەكەیان ئەو پرسەی یەكال نەكردۆتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەگەری بەشداریكردنیان لە حكومەت زۆرە‪ ،‬ناوبراو بە پرسی‬ ‫راگەیاند كە سەركردایەتی حزبەكەیان ئەو پرسە یەكالیی دەكاتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەتی ناو یەكگرتووبێت‪ ،‬ئەوان‬ ‫ئامادەن بەشداریكردنی حكومەتێكی بنكەفراوان بكەن‪ ،‬بەاڵم بەو‬ ‫مەرجەی بەشداربن لە پۆستە بااڵكان‪ ،‬هاوكات لە كاتێكدا ئەگەر‬ ‫گۆڕان و یەكگرتوو لە ناوخۆیاندا ئەو پرسە یەكالیی بكەنەوە ئەوا‬ ‫بۆ كۆمەڵی ئیسالمی پێویست بە كۆبوونە ناكات‪ ،‬چونكە ئەوانیش‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن بوون هەڵنابژێرن‪.‬‬ ‫مسعود عەبدولخالق‪ ،‬چاودێری سیاسی‪ ،‬بۆ پرس روونیكردەوە كە‬ ‫حكومەتی داهاتوو تاڕادەیەك لە حكومەتێكی دوانەی دەردەچێت‬ ‫و ئەگەری پێكهێنانی لەالیەن دوو حزبەوە الوازە‪ ،‬هەروەها وتیشی‬ ‫«ئەگەر یەكێتی ببێتە ئۆپۆزیسیۆن پارتی ناتوانێت بە تەنها حكومەت‬ ‫پێكبهێنێت و لە كاتێكدا ئەگەر یانزە كورسی كەمینەكانیش پاڵپشتی‬ ‫بكەن هەر ناتوانێت و پێویستی بە الیەنێكی ئۆپۆزیسیۆن دەبێت»‪.‬‬ ‫هەروەها زیاتر وتیشی «حكومەتی داهاتوو پڕ كێشە دەبێت و بە‬ ‫ئاسانی دروست نابێت‪ ،‬بەاڵم نابێت كەسایەتی كاك نێچیرڤانیش‬ ‫لە یادبكەین‪ ،‬چونكە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ الیەنەكانی تر‬ ‫هەیە و لەوانەیە لە وادەی یاسایی خۆی تێنەپەڕێت و حكومەتێكی‬ ‫بنكەفراوان پێكبهێنێت»‪.‬‬ ‫هەروەها زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لەگەڵ‬ ‫ئەوەدان كە حزبەكەیان بۆ چوارساڵی داهاتوو ببێتە ئۆپۆزیسیۆن‪،‬‬ ‫بەپێی وتەی بەرپرسێكی پارتیش ئەوە پیالنە دژی ئەوان‪ ،‬ئەو‬ ‫چاودێرە سیاسیە لەوبارەیەوە روونیكردەوە‪ ،‬بەپێی یاسا سەرۆكی‬ ‫هەرێم ماوەی چل رۆژ دەداتە براوەی یەكەم واتە پارتی‪ ،‬ئەگەر بەبێ‬ ‫هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن و یەكێتی حكومەتی پێكنەهێنا ئەوا‬ ‫سەرۆكی هەرێم براوەی دووەم كە بزوتنەوەی گۆڕانە رادەسپێرێت بۆ‬ ‫پێكهێنانی حكومەت‪ ،‬بە واتایەكی تر ئەگەری پێكهێنانی حكومەت‬ ‫لەالیەن ئۆپۆزیسیۆن و یەكێتیەوە بەهێز دەبێت‪ ،‬هەروەها مسعود‬ ‫وتیشی «ئەوە ناچێتە چوارچێوەی پیالنگێری‪ ،‬چونكە كارێكی‬ ‫یاساییە»‪.‬‬

‫پرس پەیوەندی بە بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی پارتیكرد‪،‬‬ ‫بەاڵم وتیان دوای كۆبوونەوەی سەركردایەتی قسە لەسەر ئەو بابەتە‬ ‫دەكەین‪.‬‬ ‫پۆستەكان چۆن دابەشدەكرێن‬ ‫بەهۆی شكستەكەی یەكێتیەوە تاڕادەیەك هاوكێشەكان گۆڕانیان‬ ‫بەسەرداهات‪ ،‬چونكە پێشتر لەگەڵ پارتی پۆستەكانیان فیفتی بە‬ ‫فیفتی دابەشدەكرد و بەهۆی رێككەوتننامەی ستراتیژیەوە هیچ جارێك‬ ‫لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان كێشە نەكەوتۆتە نێوانیان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمجارە پێشبینی دەكرێت كێشە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان‬ ‫سەرهەڵبدات‪ ،‬چونكە ئەمجارە یەكێتی نیوەی كورسیەكانی پارتی‬ ‫هێناوە‪ ،‬هەر بۆیەش پارتی ئامادە نیە فیفتی بە فیفتی پۆستەكانی‬ ‫لەگەڵ دابەشبكات‪ ،‬هاوكات بەدەر لە یەكێتی ئەگەر پارتی لەگەڵ‬ ‫الیەنەكانی تر حكومەت پێكبهێنێت دووبارە رازی نیە پۆستەكان‬ ‫بەشێوەی پەنجا بە پەنجا دابەش بكات‪ ،‬چونكە پارتی براوەی‬ ‫یەكەمە و ژمارەی كورسیەكانی لە هەمووان زیاترە‪ ،‬بەپێی وتەی‬ ‫بەرپرسانی پارتیش ئەمجارە پۆستەكان بەپێی ژمارەی كورسی‬ ‫پەرلەمانی دابەش دەكرێت‪ ،‬واتە هەر الیەنێك بەپێی قورسایی خۆی‬ ‫پۆستی پێدەدرێت‪.‬‬ ‫بەشێوەیەك سەرۆكی حكومەت بۆ پارتیە‪ ،‬بەاڵم چاوەڕوان دەكرێت‬ ‫لەسەر جێگرەكەی ببێتە كێشە‪ ،‬چونكە ئەگەری هەیە بزوتنەوەی‬ ‫گۆڕان داوای بكات‪.‬‬ ‫سەرچاوەیەكیش لە بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەی بۆ پرس راگەیاند‪،‬‬ ‫ئەگەر بەشداری حكومەت بكەین دەبێت یان سەرۆكی حكومەت‬ ‫یاخود سەرۆكی پەرلەمان یاخود جێگر و سەرۆكی یەكێك لەو دوو‬ ‫پۆستەمان پێبدرێت‪ ،‬ئەو جەختدەكاتەوە كە بەشداری حكومەتێك‬ ‫ناكەن بەشدار نەبن لە بڕیاردان‪.‬‬ ‫هەرێم كەمال ئاغا‪ ،‬بۆ پرس ئاشكرای دەكات یەكێتی بەشێوازێك‬ ‫لە حكومەتدا بەشداردەبێت تاوەكو ببێتە وەاڵمدەرەوەی قسەكانی‬ ‫خەڵك‪ ،‬هەروەها وتیشی «دەبێت ئەمجارە هەوڵی یەكبوونەوەی‬ ‫كوردستان و راماڵینی رەگی دوو ئیدارەیی بدرێت»‪.‬‬ ‫پارتی لەگەڵ هەر الیەنێك حكومەت پێكبهێنێت دەتوانێت دڵی‬ ‫كۆمەڵ و یەكگرتوو لە خۆی رازی بكات‪ ،‬چونكە ئەوان ئەوەندە‬ ‫كورسیەیان نەهێناوە تاوەكو داوای پۆستە گەورەكان بكەن‪.‬‬ ‫مەسعود عەبدولخالق‪ ،‬پێیوایە ئەمجارە ئۆپۆزیسیۆن نایەوێت‬ ‫بەشدارییەكی تەقلیدی لە حكومەتدا بكات‪ ،‬ئەو دەڵێت «لەوانەیە‬ ‫داوای پۆستی جێگرانی سەرۆكی هەرێم و حكومەت و سەرۆكی‬ ‫پەرلەمان بكەن و بەشێوەیەكیش ئ��ەوان پۆستی وەزی��ر تاوەكو‬ ‫خوارەوەیان دەوێت‪ ،‬هەروەها وتیشی «بەشێوەیەكی ئاسایی لەوانەیە‬ ‫پۆستی جێگری وەزیر بدرێتە حزبە بچووكەكان»‪.‬‬

‫هەڵسوراوێكی گۆڕان‪:‬‬ ‫لە ئێستادا قسە لەسەر ئەو بابەتە ناكەین‬ ‫كاندیدێكی دەرچووی یەكگرتوو‪:‬‬ ‫سەركردایەتیمان بەشداریكردن و نەكردن‬ ‫یەكالیی دەكاتەوە‬ ‫چاودێرێكی سیاسی‪:‬‬ ‫حكومەتی داهاتوو پڕ كێشە دەبێت و بە‬ ‫ئاسانی دروست نابێت‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪188‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫چوار ساڵ دژایه‌تی كردنی پارتی‪...‬‬ ‫شكستی خۆیان و گه‌شه‌كردنی پارتی لێكه‌وته‌وه‌‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬

‫ماوه‌ی چوار ساڵه‌ میدیای ئه‌هلی و میدیای ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫و خودی حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن‪ ،‬ره‌خنه‌ له‌ پارتی ده‌گرن‬ ‫و كه‌یسی ناڕه‌وای بۆ دورست ده‌كه‌ن و به‌ حزبی بنه‌ماڵه‌ و‬ ‫ده‌سه‌اڵتخواز و نادیموكراسی وه‌سف ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆر‬ ‫له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌ت و ناعه‌داله‌تییه‌كان ده‌خه‌نه‌ پاڵ‬ ‫پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی‪ .‬له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا وایان‬ ‫وێنا ده‌كرد كه‌ كێرڤی جه‌ماوه‌ریی پارتی له‌ دابه‌زین دایه‌ و‬ ‫گومانیان ده‌كرد كه‌ پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێت‬ ‫و له‌ده‌سه‌اڵت ماڵئاویی ده‌كات‪ ،‬كه‌چی وه‌كو بینیمان پێچه‌وانه‌‬ ‫بۆوه‌‪ ،‬ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی زیادی كرد و رێژه‌ی الیه‌نگر‬ ‫و ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه‌می كردووه‌و كورسییه‌كانی‬ ‫بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه‌‪ ،‬به‌اڵم له‌به‌رامبه‌ردا‬ ‫به‌راورد به‌ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ‪ ،2010‬زیاتر له‌ ‪ 100‬هه‌زار الیه‌نگر‬ ‫و ده‌نگده‌رانی پارتی زیادی كردووه‌ و له‌ ‪ 30‬كورسییه‌وه‌ ئێستا‬ ‫بۆته‌ خاوه‌نی نزیك به‌ ‪ 40‬كورسی په‌رله‌مانی كوردستان‪ .‬ئه‌مه‌ش‬ ‫ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئه‌و میدیانه‌ و خودی ئۆپۆزیسیۆنیش له‌سه‌ر‬ ‫خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی جه‌ماوه‌ریی پارتی كاریگه‌ری‬ ‫نه‌بووه‌و خه‌ڵكی بڕوایان پێنه‌كردوون‪.‬‬ ‫سیروان ناشاد‪ ،‬نووسه‌ر و شاعیر‪ ،‬روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌‬ ‫میدیایه‌ك نییه‌ ئه‌هلی بێ‪ ،‬به‌ڵكوو میدیایه‌ك هه‌یه‌ شێوازێكی‬ ‫تره‌ له‌میدیای حیزبی‪ ،‬كه‌ ئه‌و شێوازه‌ هه‌ر ناوێك هه‌ڵده‌گرێ‬ ‫ده‌شێ‪ ،‬به‌اڵم میدیای ئه‌هلی به‌و مانایه‌یه‌ی ئازاد بێ و سایه‌ی‬ ‫هیچ الیه‌نێكی به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بێ شتی وانییه‪ .‬ئه‌و درێژه‌ به‌‬ ‫قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت «دوو ج��ۆره‌ میدیامان هه‌یه‪‌،‬‬ ‫ئه‌وانیش میدیای حیزب و سێبه‌ره‌كانی و میدیای ئوپۆزسیون‬ ‫و سێبه‌ره‌كانی»‪.‬‬ ‫سه‌باره‌ت به‌ دژایه‌تی كردنی له‌الیه‌ن میدیا و حزبه‌كانی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌ ناشاد گوتی «ئه‌وه‌ مێژووییه‌كی دووری هه‌یه‌‬ ‫و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ‪ 1964‬كه‌ ئێستا من بڕوام وایه‌ دوای‬ ‫چوونی به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ گرده‌كه‌ هه‌مان‬ ‫جه‌اللی و مه‌الیی جارانه‪ ‌،‬به‌اڵم له‌قۆناغێكی تر و به‌ شێوازێكی‬ ‫تر»‪.‬‬ ‫ئه‌و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پارتی حزبێكی سستماتیك و‬ ‫دامه‌زراوه‌و به‌و جۆره‌ ره‌خنه‌ و كه‌یس بۆ دروستكراوانه‌ی میدیا‬ ‫و ئۆپۆزیسیۆن شكست ناهێنێ‪ ،‬ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری‬ ‫سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌ كردنی بێت‪ ،‬وه‌كخۆی گوتی «به‌ بروای من‬ ‫پارتی وا به‌ سانایی نوشست و شكست ناهێنێ‪ ،‬چوونكه‌ تا‬ ‫هه‌نووكه‌ هیچ ده‌سكه‌وتێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست‬ ‫نه‌هاتووه‪ ‌،‬ئه‌گه‌ر پارتی به‌ده‌ستی نه‌هێنابێ یان پارتی‬ ‫به‌شێكی گرینگی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ نه‌بووبێ»‪.‬‬ ‫سه‌باره‌ت به‌ ئۆپۆزیسیۆنیش ناشان راگه‌یاند «بڕوام وایه‌‬ ‫ئوپۆزسیون دواجار له‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی لۆكاڵی زیاتر نابن‪،‬‬ ‫به‌و پێیه‌ی گوتارو په‌یام و كرداریان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی‬ ‫قه‌تیس بووداو له‌یه‌ك شاردا ده‌سوڕێته‌وه»‪ .‬ئه‌و نموونه‌‬ ‫بۆ قسه‌كانی دهه‌ێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت «‌بۆ نموونه‌ له‌كۆی‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بزووتنه‌وه‌ی‬ ‫گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ كورسییه‌ك به‌ده‌ست بهێنێ‪ ،‬دواتریش‬ ‫له‌به‌رامبه‌ردا پارتی جگه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانی كورسی زۆر‪،‬‬ ‫توانیوێتی هه‌ولێر به‌مانای كوردستان بكاته‌ ناوه‌ندێكی‬ ‫سیاسی و بازرگانی و نێوده‌وڵه‌تی‪ ،‬واته‌ ئه‌و كارانه‌ی كه‌‬ ‫پارتی كردوویه‌تی خه‌ونێك بوو به‌ دیهاتووه»‪.‬‬ ‫سیروان ناشاد هۆشداری ده‌داته‌ ئۆپۆزیسیۆن و ئاماژه‌‬ ‫به‌وه‌ ده‌كات كه‌‌ ئۆپۆزسێون ئه‌گه‌ر به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ك‬ ‫نه‌كه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كێرڤی جه‌ماوه‌رییان زۆر‬ ‫كه‌متر ده‌كات‪ .‬به‌ بڕوای ئه‌و ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌یان ده‌وێ‬ ‫كه‌ ته‌وزیعی سوڵته‌و داهات بكه‌ن بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو‬

‫شارێك له‌ كوردستان داببڕن له‌ ئه‌گه‌ری خوانه‌خواست ‌ه ئه‌م‬ ‫حاڵه‌شدا خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی زینده‌ به‌ چاڵ ده‌كرێ‪.‬‬ ‫هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌‪ ،‬رۆژنامه‌نووس به‌هرۆز جەعفەر‬ ‫دان ب �ه‌وه‌دا ده‌نێت کەپارتی تا ئەمڕۆکە هێزێکی گەورەی‬ ‫گۆڕەپانەکەیە‪ ،‬لەبەر هەندێ خاسیەت‪ ،‬لەوانە‪ :‬مەرکەزیەت‬ ‫لەپارتیدا دیوێکی ئیجابی پێ بەخشیوە‪ ،‬هەروەها پارتی‬ ‫لەدروستکردنی ب��ڕی��ارو سیناریۆکانیدا پشت دەبەستێت‬ ‫بەژمارەیەک ڕاوێژکاری گ��ەورەی بیانی و نێوخۆیی‪ ،‬پارتی‬ ‫هەیمەنەی بەسەر سەرمایەو داهاتی کوردستان دا هەیە‪ ،‬لەڕووی‬ ‫پەیوەندییە ئیقلیمی و دەرەکیەکانەوە بااڵترە لەهێزەکانی تر‪.‬‬ ‫ڕاگەیاندنێکی هەمەجۆری هەیە‪.‬‬ ‫له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵ��ێ كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه‌ ره‌خنه‌‬ ‫له‌سیاسه‌تی پارتی ده‌گرن و پارتییان پێ قبوڵ نییه‌‪ ،‬بۆیه‌‬ ‫ده‌ڵێت «مادام پارتی لەباشیی و ئاهەنگەکەدا قبوڵ دەکات‪،‬‬ ‫دەبێت خراپیەکان و ناڕەزاییەکانیش ڕام بکات‪ ،‬بزانێت چۆن‬ ‫هەڵس و ک��ەوت لەگەڵ نوخبەو گەنجان و چین و توێژە‬ ‫جیاوازەکان دەکات‪ ،‬دەرگاو پەنجەرەی بکاتەوە‪ ،‬ئەگەرنا دوور‬ ‫نییە وەزعەکە لەخاڵێکدا بتەقێتەوە»‪.‬‬ ‫ئه‌و پێیوانییه‌ كه‌ میدیا و ئۆپۆزیسیۆن به‌ رێكخراوه‌یی دژایه‌تی‬ ‫پارتیان كردبێ‪ ،‬بۆیه‌ دڵێت» میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزیسیۆن دژ‬ ‫به‌ پارتی رێكخراو نه‌بوون و په‌رت بوون‪ ،‬بۆیه‌ یه‌كگوتاریان‬ ‫نه‌بوو‪ ،‬تا ده‌نگه‌كانی پارتی كه‌م بكاته‌وه‌‪ ،‬سه‌ره‌نجام پارتی‬ ‫توانی شه‌رحی خۆی بكات»‪.‬‬ ‫بەاڵم بەپێچەوانەی راكەی بەهرۆز جەعفەر‪ ،‬عیسا بۆتانی‪،‬‬ ‫سەرنووسەری گۆڤاری چەم رەخنەی توند لە ئۆپۆزسیۆن و‬ ‫میدیاكانی دەگرێت و دەڵێت «زۆرجار میدیای ئۆپۆزسیۆن ئەوە‬ ‫دەورووژێنن كە چیتر خەڵك بە درووشم و قسەی قەبە فریو‬ ‫ناخوات‪ ،‬دەكرێ هەمان دەستەواژە لەبەرامبەر ئەوانیش بەكار‬ ‫بێت و دوایین تاوانی نەتەوەیی و هەڵە ئەوەیە كە ئەندامێكی‬ ‫جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رژانی خوێنی كورد لە‬ ‫تەقینەوەیەكی تیرۆرستیدا بە سیناریۆیەكی پارتی دێنێتە‬ ‫زمان‪ .‬من لەو بڕوایەدام كە ئۆپۆزسیۆن بە هەر سێ الیەنەكەوە‬ ‫هەڵوێست و رەفتاری چەوتیان هەبووە تاكو سەركەوتوو نەبن‬ ‫لەبەدەستهێنانی جڵەوی دەس��ەاڵت و هۆكارێك بن لەوەی‬ ‫دەس��ەاڵت پێگەی پتەوی خۆی لەنێو جەماوەردا بپارێزێت‪.‬‬ ‫لەو رەفتارە چەوتانەی هەردوو الیەنە ئیسالمیەكە كە وایكرد‬

‫كاریگەری لەسەر كەمهێنانی دەنگەكانیان لەو هەڵبژاردنەدا‬ ‫هەبێت ئەوە بوو كە تخوونی پیرۆزییەكانی گەلی كورد بوون‪.‬‬ ‫ئاخر چ شارەزایەكی سیاسەت خۆپیشاندان بۆ سەرۆكێكی وەكو‬ ‫مورسی بە باش دەزانێت و لەهەمان كاتدا ئااڵی كوردستان‬ ‫لەو خۆپیشاندانە ناشیرین بكرێت‪ .‬كاتێك بزووتنەوەی گۆڕان‬ ‫الیەنێك بە ساختەكار و ئەزموونی هەرێم بە بەرچاوی جیهان‬ ‫س��ووك و ناشیرین دەك��ات دەب��ێ چاوەڕێی ئ��ەوە بكات كە‬ ‫لەبەرچاوی زۆرێك لە خەڵكی كوردستان سووك و ناشیرین‬ ‫دەبێت»‪.‬‬ ‫ده‌نگه‌كان و ژماره‌ی كورسییه‌كان‪:‬‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان ‪ 719004‬ده‌نگ (‪ )38‬كورسی‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان ‪ 446095‬دەنگ (‪ )24‬كوسی‬ ‫یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ‪ 323867‬دەنگ (‪ )17‬كورسی‬ ‫یەكگرتووی ئیسالمیی كوردستان ‪ 178681‬دەنگ (‪)9‬‬ ‫كۆمەڵی ئیسالمیی كوردستان ‪ 113260‬دەنگ (‪)6‬‬ ‫بزووتنەوەی ئیسالمی ‪ 20795‬دەنگ (‪)1‬‬ ‫حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ‪ 11828‬دەنگ (‪)1‬‬ ‫لیستی ئازادی (حزبی شیوعی) ‪ 11768‬دەنگ (‪)1‬‬ ‫ئاراستەی سێیەم ‪ 8268‬دەنگ (‪)1‬‬ ‫لیستی رافیدەین ‪ 5963‬دەنگ‬ ‫گردبوونەوەی كلدانی سریانی ئاشووری ‪ 5599‬دەنگ‬ ‫بزووتنەوەی پێشكەوتنی توركمانی ‪ 5173‬دەنگ‬ ‫ئاییندە ‪ 3868‬دەنگ‬ ‫پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ‪ 3605‬دەنگ‬ ‫مافەكانی خەڵكی كوردستان ‪ 2817‬دەنگ‬ ‫پارتی پارێزگارانی كوردستان ‪ 2420‬دەنگ‬ ‫مافی گەل ‪ 2005‬دەنگ‬ ‫قائمە اربیل تركمانی ‪ 1856‬دەنگ‬ ‫گۆڕان و نوێبوونەوەی توركمانی ‪ 1829‬دەنگ‬ ‫یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان ‪ 1717‬دەنگ‬ ‫جبهە تركمانیە عێراقییە ‪ 1667‬دەنگ‬ ‫لیستی چاكسازی و گەشە ‪ 1323‬دەنگ‬ ‫ابنا النهرین ‪ 1048‬دەنگ‬ ‫بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان ‪ 1002‬دەنگ‬ ‫لیستی سەربەخۆكان ‪ 864‬دەنگ‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪188‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫‪7‬‬

‫داهێنەری جیهانی‬ ‫نوێ‪ ،‬موچەی سااڵنەی‬ ‫یەك دۆالرە!‬ ‫و‪ :‬روئیا ئیبراهیمی‬

‫الری پێیج‪ ،‬داهێنەری ئەمریكایی و بەدیهێنانی دنیایەكی‬ ‫ن��وێ‪ ،‬لە ی‪ 26‬مارسی ‪ 1973‬لەدایكبووە‪ ،‬ئەو خاوەنی‬ ‫بڕوانامەی ئەندازیاری زانستی كۆمپیوتەرە لە زانكۆكانی‬ ‫میشیگا و ستەنفۆرد ‪ .‬لە ساڵی ‪ 1996‬كاتێك كە قوتابی‬ ‫دكتۆرای زانكۆی ستەنفۆرد بوو‪ ،‬لەدوای چاوپێكەوتنێك لەگەڵ‬ ‫«سەرگی برین « پرۆژەی بەدواداچوونی (گووگڵ)یان دەست‬ ‫پێكرد ‪ .‬ئەوان لە سپتامبەری ساڵی ‪( 1998‬گووگڵ)یان‬ ‫بەناوی كۆمپانیایەكی تایبەتەوە تۆمار كرد و ئێستا خاوەنی‬ ‫لە ‪ %16‬پشكی گووگڵن‪ .‬فرۆشتنی پشك لە گووگڵ سەرەتا‬ ‫لە ‪ 19‬ئاوتی ‪ 2004‬ئەنجام درا‪ .‬لە ساڵی ‪ 2011‬لە دوای دەست‬ ‫لەكاركێشانەوەی « ئەریك ئەشمیت»ەوە‪« ،‬الری پێیج «‬ ‫بە سەرۆكی گووگڵ هەڵبژێردرا‪ .‬الری پێیج و سەركی برین و‬ ‫هەروەها ئەریك ئەشمیت بڕیاریاندا كە بە ماوەی بیست ساڵ‪،‬‬ ‫واتە تا ساڵی ‪ 2024‬لەگەڵ یەكتر ئیش بكەن ‪.‬‬ ‫الری پێیج داهێنەر ماڵپەڕی (‪ )PageRank‬بوو‪ ،‬بناغە‬ ‫و كۆڵەكەی بەشی گەڕانی گووگڵە‪ ،‬بەو مانایەی كە بە دیاری‬ ‫كردنی پلە و ئیمتیازی تایبەت بە مالڵپەرە جۆراوجۆرەكان‪،‬‬ ‫قۆناغی گەڕان دیاری دەكرێت‪ .‬وشەی گووگڵ وەرگێڕاوە لە‬ ‫چەمكی «گۆگۆڵ» كە بەواتای « «یەك دانە یەك و سەد‬ ‫سفر لە بەردەمیا»دێت‪ ،‬كە لە راستی دا جۆرێكە لە دروشم‪:‬‬ ‫بەو مانایەی كە گۆگل َئەیەوێت ئیمكانات‪ ،‬ئامانج و زانیاری‬ ‫گەیاندن و زانیارییەكانی خۆی تا ئەو رادەیە لەچوارچێوەی‬ ‫تۆڕەكانی ئینتەرنێت دا بەرفروان و زیاد بكات‪ .‬ئامانجی‬ ‫گووگڵ لە دەستپێكدا‪ :‬پۆلێن كردنی زانیارییەكانی دنیا و‬ ‫دەستپێراگەیشتنی ئەو زانیارییانە بوو بۆ تەواوی خەڵك‪.‬‬ ‫گووگڵ دوای دوو ساڵ لە كار كردنی‪ ،‬ئەندامێكی زۆری‬ ‫بەالی خۆیدا راكێشاو بەتێپەڕبوونی كات و زیاد كردنی توانا‬ ‫جیاوازەكانی‪ ،‬بوو بە باشترین بزوێنەری گەڕان لە فەزای‬ ‫ئینتەرنێت دا‪ .‬لە كاتێك كە گووگڵ دەستی بە ئیش كرد‪،‬‬ ‫ئەوكات (یاهو) خۆشەویستترین ماڵپەڕ بوو‪ ،‬بەاڵم ئێستاكە‬ ‫یەكەمین نیازی زۆربەی بەكاربەرەكان بۆ (گەڕان)لە ئینتەرنێت‬ ‫دا (گووگڵ) ە ‪.‬‬ ‫لەپاڵ ئەو كارە جوانانە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای گووگڵ‪،‬‬ ‫جیهانی تەكنۆلۆژیا بە تەواوی گۆڕا‪ .‬یەكەم كەسانێك كە جی‬ ‫مەێڵیان بە كار ئەهێنا لەبیریانە كە دروست كردنی ژمارەی‬ ‫كاركردنی جی مەێڵ ‪ T‬ئەوكات شێوازەكەی تەنیا بەرێگەی‬ ‫بانگهێشتنامەوە ‪ .‬ئەو كات تەواوی خزمەتگوزارییەكانی دیكەی‬

‫ئیمێڵ تەنیا ‪ 10‬مێگابایتیان بە كاربەرەكان دەدا‪ ،‬بەاڵم جی‬ ‫مەێڵ ئەو فەزایەی گۆڕی بۆ یەك گێگابایت‪.‬‬ ‫«بیج» لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ گۆڤاری وایرد (‪)wired‬‬ ‫لە بارەی دامەزراندن و پێشكەوتنی گووگڵەوە بەو جۆرە‬ ‫دەدوێت «كاتێك گووگڵمان دامەزراند‪ ،‬لە ڕاستی دا دیار‬ ‫نەبوو ئەو ئیشەی كە دەیكەین ئایا ل��ەرووی یاساییەوە‬ ‫پەسەند دەك��ری یان نا‪ .‬بەبیر خۆتانی بێننەوە كە لەو‬ ‫كاتەدا هەندێك ك��ەس باسی ئ��ەوەی��ان دەك��رد كە كۆپی‬ ‫كردنی فایلێك لەسەر كۆمپیۆتەر‪ ،‬پێچەوانەی یاسای مافی‬ ‫داهێنەر و گواستنەوەیە‪ .‬لە كاتێكدا كە ئێمە لە تۆڕەكەمدا‬ ‫تەواوی خزمەتگوزارییەكانمان دابین كردبوو! بەس ئەگەر ئەو‬ ‫باسە دروست بوایە دەبا بمانگوتبا «تۆڕەكانی گەڕان یادت‬ ‫بەخێر»‪ .‬ئینتەرنێت بۆ كۆمەڵگا زۆر بەسود بووەو من بیر‬ ‫دەكەمەوە ‪ 10‬تا ‪ 20‬ساڵی دیكە سەیری ئێستامان دەكەین و‬ ‫دەڵێین «تەنیا یەك میلیمیتر دوور بووین لە كۆتایی هێنان‬ ‫بە ژیانی ئینتەرنێت»‪.‬‬ ‫لە ڕاستی دا «پێیج» بە هەڵەدا نەچووبوو‪ ،‬بەهۆی ئەو‬ ‫خۆشەویستییەی كە تۆڕی گەڕان هەیبوو‪ ،‬لەالیەن زۆرێك لە‬ ‫رێكخراوەكان و دام و دەزگاكانەوە رەخنەی لێگیرا‪ ،‬تا ئەو‬ ‫رادەیەی كە لە ساڵی ‪( 2003‬نیویۆرك تایمز) سكااڵی لەسەر‬ ‫گووگڵ تۆمار كرد و ئیدیعای ئەوەی كرد كە تۆمار و ئەرشیف‬ ‫كردنی بابەتی ماڵپەڕەكان بەجۆرێك لە جۆرەكان پێچەوانەی‬ ‫یاسای مافی بەرهەم و باڵوكردنەوەیە‪.‬‬ ‫الری پێیج وەك��و كەسایەتیییەكی داهێنەری بەرزفڕ‬ ‫دەناسرێ‪ ،‬ئارەزوویەتی كە بەرهەمی زیاتر بخاتە سەر گووگڵ‪.‬‬ ‫ئەو قسەیەكی تایبەت بەخۆی هەیە‪ ،‬كە دروشمی ئەوە‪10( :‬‬ ‫ئەوندەی دیكە)‪ ،‬بەو مانایەی دەخوازێ لە هاوكارەكانی و‬ ‫كارمەندەكانی‪ ،‬بەرهەم و خزمەتگوزارییەكان ‪ 10‬ئەوەندەیتر‬ ‫باشتر لە كاری ركابەرەكانی بێت‪ .‬وایە ئەو رازی نییە بە‬ ‫چاكسازییەكی بچوك لە بەرهەم و زاستی نوێ دا‪.‬‬ ‫گووگڵ تا ئێسا بەرهەمی زۆری لە بواری بەرنامەی عەقڵی‬ ‫كۆمپیوتەر (‪ )software‬بەرهەمهێناوە كە بریتین لە‬ ‫«سیستمی گووگڵ كرۆم‪ ،‬الپەرەی سەرەكی كرۆم‪ ،‬كرۆمیوم‪،‬‬ ‫وی‪ ،8‬گووگڵ دسكتاپ‪ ،‬گووگڵ ئارت‪،Google closed ،‬‬ ‫پیكاسا‪ ،‬ئیكچ ئاپ‪ ،‬جی تاك‪ ،‬شریتی ئامرازەكانی گووگڵ‪،‬‬ ‫بەشی ڤیدیو‪ ،Tools webmaster ،‬و‪...‬هتد‪.‬‬ ‫ئەو هاوكارەكانی فەلسەفەی كۆمپانیای گووگڵیان لەسەر‬

‫بنەمای وەكو «ئێوە ئەتوانن بێ شەڕ پارە بە دەست بهێنن‬ ‫«‪« ،‬ئێوە ئەتوانن بێ كراس و پانتۆڵیش جدی بن»‪« ،‬كار‬ ‫كردن ئەبێ تەحەدائامێز و تەحەداش ئەبێ هاوكات بێ لەگەڵ‬ ‫گاڵتە و سەرگەرمی كردن» بنیات بنرێ‪.‬‬ ‫یەكێك لە ك��ارە سەرنجراكێش و باسكراوەكانی ئەو‪،‬‬ ‫چاوپێكەوتنی لەگەڵ «ستیڤ جابز» دامەزرێنەری کۆمپانیای‬ ‫ئەپڵ بووە‪ .‬كاتێك كە زانی نەخۆشی جابز خراپتر بووە‪،‬‬ ‫چوو بۆ بینینی‪ ،‬بەاڵم وەاڵمی جابز كە زۆر بێزار بوو لە‬ ‫ئەندرۆید‪ ،‬ئەوە بوو كە‪« :‬بڕو بەجەهەننەم»‪ .‬لە دوای ئەوە‬ ‫جابز پەشیمان بۆوە و ئاموژگاریی «پێیج»ی كرد كە ئامانجی‬ ‫دیاری بكات و ئەیەوێت گووگڵ چۆن كۆمپانیایك بێت‪.‬‬ ‫جابز لە كۆبونەوەی ساڵی ‪ 2010‬بە بەڕێوەبەرەكانی‬ ‫كۆمپانیاكەی وتبوو «ئێمە بزنسی گەڕان نەبووین‪ ،‬وەلێ ئەوان‬ ‫دەستیان دایە پیشەسازی تەلەفۆن‪ ،‬هەڵە نەكەن ئەیانەوێت‬ ‫ئایفۆن بكوژن‪ ،‬بەاڵم رێگەیان پێنادەین»‪.‬‬ ‫لەپێشكەوتن و كارە بەناو بانگەكانی دیكەی الری پێیج‪،‬‬ ‫ڕیۆشتن بۆ ئاهەنگی هاوسەری براكەی بە چاویلكەی گووگڵەوە‪،‬‬ ‫ئەو عەینەكە دەیتوانی تەنیا بە چاو تروكاندنێك وێنە بگرێت‪.‬‬ ‫عەینەكی گووگڵ لە راستیدا كۆمپیوتەرێكی زۆر بچكۆالنەیە كە‬ ‫كێشی كەمتر لە عەینەكێكی خۆری بوو‪ ،‬هەروەها دەتوانێت‬ ‫پێوەند بێت بە ئینتەرنێت لە ڕێگەی وایەرلێس و پەیوەندی‬ ‫بكات بە تەلەفونە پێشكەوتووەكان بۆ بەكارهێنانی ئینترنێت ‪.‬‬ ‫له‌ساڵی ‪ 2011‬پێیج بۆ ماوه‌یه‌ك توانای قسه‌ كردنی‬ ‫له‌ده‌ستدا و به‌و هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‬ ‫گرنگی كۆمپانیای گووگڵ بكات‪ .‬ئه‌و چوارده‌ ساڵ به‌ر له‌و‬ ‫رووداوه‌‪ ،‬جارێك تووشی شه‌له‌لی له‌ره‌ی ده‌نگ ببوو‪ ،‬گوایه‌‬ ‫دووباره‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بۆته‌وه‌‪ .‬ئه‌و به‌ گاڵته‌وه‌ باس‬ ‫له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت «سه‌رگی پێیوایه‌ كه‌ ئه‌م‬ ‫نه‌خۆشییه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ببمه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكی باشتر‪،‬‬ ‫چونكه‌ ناچارم به‌ وردبینییه‌وه‌ وشه‌كانم هه‌ڵبژێرم»‪.‬‬ ‫موچەی سااڵنەی الری پێیج و سەرگی برین لە كۆمپانیای‬ ‫گووگڵ یەك دۆالرە‪ ،‬بەاڵم بەشی شێر لە سەروەت و سامانی‬ ‫گووگڵ پشكی ئەوانە‪ .‬لە ساڵی ‪ 2013‬گۆڤاری بەناوبانگی‬ ‫فۆربس (‪ )Forbes‬دارایی الری پێیجی بە ‪ 23‬ملیارد دۆالر‬ ‫خەماڵندووەو و پێیج لە لیستی دەوڵەمەندەكانی ئەمریكادایە‬ ‫و لە ریزبەندی ‪ 13‬دایە‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‌‪bcc :‬‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪188‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫یەکێک لە هۆکارەکانی تەقینەوەکە سەرکەوتوویی‬ ‫هه‌ڵبژاردن بوو‬

‫دیمانه‌‪ :‬فه‌ره‌یدون بێوار‬

‫دكتۆر‌ه ڤیان سه‌بری‪ ،‬ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی‪:‬‬

‫ل ‌ه هه‌ولێر و دهۆك هیچ كام ل ‌ه سندووقه‌كانی ده‌نگدان ل ‌ه الیه‌ن‬ ‫كۆمیسیۆنه‌و ‌ه سوور نه‌كراون‬

‫پ‪ :‬به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێوه‌ وه‌ك پارتی چۆن ده‌ڕواننه‌ پرۆسه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌ له‌الیه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه‌‬ ‫راگه‌یاندراوه‌؟‬ ‫• ئێمه‌ وه‌ك پارتى ديمۆكراتى كوردستان‪ ،‬ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌‬ ‫به‌رنامه‌ى ك��ارى خۆماندا‪ ،‬بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى‬ ‫كوردستان‪ ‌،‬ده‌ستنيشانمان كردبوون و رێنمايییه‌كانی جه‌نابى سه‌رۆك‬ ‫مسعود بارزانى بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌كى گشتى‪ ،‬هاتنه‌ دى‪.‬‬ ‫به‌شێك له‌ ئامانجه‌كان بريتين له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌ك كه‌ به‌ گشت‬ ‫پێوه‌ره‌ جیهانی و ستاندارده‌كان سه‌ركه‌وتوو بێت‪ ،‬چ له‌ رووی رێژه‌ی‬ ‫به‌شداری ده‌نگده‌رانه‌وه‌ بێت یان له‌ رووی پاكیی پرۆسه‌كه‌وه‌ بێت‪،‬‬ ‫هه‌روه‌ها گه‌یاندنی په‌یامی پارتی به‌ ده‌نگده‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی‬ ‫و شارستانی دوور له‌ توندوتیژی‪ .‬به‌شێوه‌یه‌كى گشتى‪ ،‬پرۆسه‌كه‌ به‌‬ ‫سه‌ركه‌وتوو‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ين‪ ،‬سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونی هه‌ندێك كه‌موكوڕی‬ ‫وه‌ك نه‌بوونی ناوی هه‌ندێ له‌ ده‌نگده‌ران له‌ناو تۆمارى ده‌نگده‌ران‬ ‫و هه‌ندێك كێشه‌وگرفتى ته‌كنيكى و بۆ یه‌كه‌مجار به‌كارهێنانی مۆری‬ ‫ئه‌لیكترۆنی كه‌ ببوو به‌ هۆی نیگه‌رانی به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌ران‬ ‫و سستبوونی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌‪.،‬به‌اڵم به‌شێویه‌كی گشتی‪،‬‬ ‫ئيَمه‌ وه‌ك پارتى ديموكراتى كوردستان‪ ،‬دڵخوشين به‌ ئه‌نجامه‌‬ ‫سه‌ره‌تايىیه‌كان و سه‌ركه‌وتنى ليسته‌كه‌مان (لیستی‪ )110‬وه‌ك ليستى‬ ‫يه‌كه‌م له‌ هه‌رێمی كوردستان و پيرۆزبایی له‌ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان‬ ‫ده‌كه‌م بۆ‌ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌‪ ،‬دياره‌ ئه‌مه‌ نيشانه‌ى شارستانيه‌ت‬ ‫و ديموكراتيه‌تى خه‌ڵكى كوردستانه‌‪.‬‬ ‫پ‪ :‬پێتانوایه‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم‬ ‫ده‌گ��ۆڕی و دۆخێكی نوێ له‌ سیاسه‌ت و حكومڕانی كوردی دێته‌‬ ‫ئاراوه‌؟ چۆن؟‬ ‫س• ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ئێمه‌ی پارتی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو‪.‬‬ ‫له‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی پارتیدا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ شێوازی حوكمڕانیمان‬ ‫جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی خۆمانه‌‪ .‬بۆیه‌ پێویسته‌ پارتی ئه‌م متمانه‌یه‌ی‬ ‫هاواڵتیان زیاتر بكات و زیاتر خزمه‌تیان بكات‪ ،‬ئه‌مه‌ش ئامانجی‬ ‫سه‌ره‌كیمانه‪ .‬بێگومان هه‌ر هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی بۆ پێكهێنانی‬ ‫حكومه‌تی نوێ له‌ خزمه‌تی گه‌ل و واڵته‌كه‌ماندا بێت‪ ،‬بێ دوودڵی‬ ‫قه‌بووڵمانه‌‪ ،‬جا ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم بگۆڕێت‬ ‫یاخود هه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌‪ ،‬گرنگ ئه‌مه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‬ ‫سیاسه‌تی حكومه‌تدا بێت نه‌ك الیه‌نێك یان چه‌ند الیه‌نێكی سیاسی‪.‬‬ ‫نه‌خشه‌ى سياسى هه‌رێم له‌ دوو الي �ه‌ن پێكهاتووه‌‪ ‌،‬حوكمڕان‬ ‫وئۆپۆزیسيۆن‪ .‬هاوكێشه‌كان كه‌مێك ئاڵۆزن و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رده‌م‬ ‫حزبه‌كان ج��ۆراوج��ۆرن‪ ،‬ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌ندین جار‬ ‫هاوكێشه‌كان بگۆڕێن‪ ،‬بۆیه‌ هه‌ر پێشبینییه‌ك بۆ نه‌خشه‌ی سیاسی‬ ‫داهاتووی هه‌رێم ڕه‌نگه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی راست بێت‪.‬‬

‫پ‪ :‬میدیاكانی ئه‌هلی و ئۆپۆزیسیۆن ره‌خنه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌گرن‬ ‫و به‌ ناشه‌فاف وه‌سفی ده‌كه‌ن و حزبه‌كانی ده‌سه‌اڵت به‌ ساخته‌كاری‬ ‫وه‌سف ده‌كه‌ن‪ ،‬وه‌اڵمی ئێوه‌ چییه‌ و راو سه‌رنجتان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست‬ ‫و قسه‌كانی ئه‌وان چییه‌؟‬ ‫• ب�ه‌ڕای چاودێرانی ناوخۆیی و بیانی‪ ،‬پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو‬ ‫بوو‪ .‬ئه‌و ده‌نگویانه‌ی كه‌ پێیانوایه‌ پرۆسه‌كه‌ ناشه‌فاف بووه‌ و له‌‬ ‫الیه‌ن ده‌سه‌اڵته‌وه‌ ساخته‌كاری زۆر كراوه‌‪ ،‬هیچ بنه‌مایه‌كی بۆ نییه‌‬ ‫و به‌شێكه‌ له‌و ملمالنێیه‌ ناته‌ندرۆسته‌ی ئوپۆزیسیۆن له‌ رابردوودا‬ ‫له‌گه‌ڵ ده‌سه‌اڵتی ده‌كرد‪ .‬بێگومان هیچ هه‌ڵبژاردنێك به‌ده‌ر نیی ‌ه له‌‬ ‫كه‌موكوڕی‪ ،‬به‌اڵم ئه‌م كه‌موكوڕییانه‌ ناگه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ی نیشانه‌ی‬ ‫پرسیاری گه‌وره‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ دابنێن‪ .‬به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ له‌ هه‌ولێر‬ ‫و دهۆك هیچ كام له‌ سندۆقه‌كانی ده‌نگدان له‌ الیه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌‬ ‫سور نه‌كراون‪ ،‬كه‌ الیه‌نێكی ده‌سه‌اڵت زۆرینه‌ی ده‌نگی هێناوه‌ له‌و دوو‬ ‫پارێزگایه‌‪ .‬هه‌رچی پارێزگای سلێمانییه‌ به‌هۆی ئه‌و ملمالنێ گه‌رمه‌ی‬ ‫نێوان الیه‌نێكی ده‌سه‌اڵت و الیه‌نێكی ئۆپۆزیسیۆن‪ ،‬ژماره‌یه‌ك سندوقی‬ ‫سور هه‌یه‌‪ ،‬به‌اڵم ئه‌گه‌ر ده‌س �ه‌اڵت ساخته‌كاری بكردبا‪ ،‬ده‌بوایه‌‬ ‫زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌ده‌ستهێنابا‪ .‬ئێمه‌ وه‌ك پارتی‪،‬‬ ‫سكااڵمان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌‪ ،‬به‌اڵم ئێمه‌ش له‌ زۆر شوێن سكااڵمان‬ ‫تۆماركردووه‌‪ .‬ئه‌مه‌ش مافێكه‌ به‌ هه‌موو قه‌واره‌ سیاسییه‌كان دراوه‌‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ر شوێنێك گومانیان له‌ پاكیی پرۆسه‌كه‌ هه‌بوو‬ ‫سكااڵ پێشكه‌ش بكه‌ن‪ .‬به‌اڵم تۆماركردنی چه‌ند سكااڵیه‌ك كه‌ ڕه‌نگه‌‬ ‫زۆر به‌یان بێبنه‌ما بن‪ ،‬كار ناكاته‌ سه‌ر پاكیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‪،‬‬ ‫یاخود ناڕازیبوونی الیه‌نێك یان چه‌ند الیه‌نێكی به‌شداربوو نابێته‌ هۆی‬ ‫ناشرینكردنی پرۆسه‌كه‌‪ .‬هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پشت به‌‬ ‫چه‌ندین پێوه‌ری زانستی و ستانداردی جیهانی ده‌به‌ستێت‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫ق�ه‌واره‌ به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن بڕیاری له‌سه‌ر ن��اده‌ن‪ ،‬به‌ڵكو‬ ‫الیه‌نی به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردن و چاودێره‌ ناوخۆیی و بیانییه‌كان هه‌ڵی‬ ‫ده‌سه‌نگێنن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئه‌و رێژه‌ ده‌نگه‌ی كه‌ پارتی هێناوێتی‪ ،‬تاچه‌ند به‌التانه‌وه‌‬ ‫په‌سه‌نده‌؟ یان چۆن وه‌اڵمی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌ده‌‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن پارتی‬ ‫ساخته‌كاری زۆریی كردووه‌؟‬ ‫• بێگومان پارتی شایسته‌ی ده‌نگی زۆر زیاتره‌ ل�ه‌وه‌ی له‌م‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستیهێناوه‌‪ .‬به‌اڵم ئه‌مه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ و هاوكێشه‌و‬ ‫قه‌باره‌ی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ڵكشان و داكشاندایه‌‪ .‬ئێمه‌ ئه‌گه‌ر‬ ‫ده‌نگمان زیادیكردووه‌ یان كه‌میكردووه‌ رێز له‌ ئیراده‌ی خه‌ڵكی‬ ‫كوردستان ده‌گرین و پێشوه‌ختیش ره‌زام�ه‌ن��دی خۆمان بۆ هه‌ر‬ ‫ئه‌نجامێك كه‌ له‌الیه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ده‌ربچێت ده‌ڕبڕیبوو‪ .‬سه‌باره‌ت‬ ‫به‌م تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه‌ پاڵ پارتیمان‪ ،‬ئه‌مه‌ شتێكی چ��اوه‌ڕوان‬ ‫كراوه‌ و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ نییه‌‪ .‬هه‌ر حزبێك به‌قه‌د قه‌باره‌ی خۆی‬

‫تۆمه‌تی ده‌خرێته‌ پاڵ‪ ،‬پارتیش چونكه‌ گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی سیاسییه‌‪،‬‬ ‫بۆیه‌ زۆرترین تۆمه‌ته‌كان ئاراسته‌ی ئه‌و ده‌كرێن‪ .‬به‌اڵم چه‌ند له‌م‬ ‫تۆمه‌تانه‌ به‌سه‌ریدا ساغبوونه‌وه‌ته‌وه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ گرنگه‌‪ .‬به‌ڵێ وترا پارتی‬ ‫ساخته‌كارییه‌كی زۆری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كردووه‌‪ ،‬من هیچ ناڵێم ته‌نها‬ ‫نه‌بوونی تاكه‌ سندوقێكی سور له‌ هه‌ردوو پاڕێزگای هه‌ولێر و دهۆك‬ ‫كه‌ به‌ ناوچه‌ی زه‌رد وجێنفوزی پارتی ناوی ده‌به‌ن و پێیان وایه‌‬ ‫پارتی ده‌سه‌اڵتی ره‌های هه‌یه‌ له‌م دوو پارێزگایه‌دا و ده‌توانێت به‌‬ ‫ئاره‌زووی خۆی یاری به‌ ئه‌نجامه‌كان بكات‪ ،‬وه‌اڵمێكه‌ بۆ گشت ئه‌و‬ ‫كه‌س و الیه‌نانه‬ ‫‌پ‪ :‬یه‌كێتی نیشتمانی ك��وردس��ت��ان ل�ه‌ چ��او پ��ارت��ی ژم��اره‌ی‬ ‫كورسییه‌كانی یه‌ك له‌سه‌ر سێیه‌‪ ،‬واته‌ كه‌متر له‌نیوه‌‪ ،‬پارتی له‌مه‌ودوا‬ ‫چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات؟ ئایا وه‌ك هێزی هاوپه‌یمان و‬ ‫هاوبه‌ش یان له‌سه‌ر بنه‌مای كورسی؟‬ ‫• یه‌كێتی نزیكترین حزبه‌ له‌ پارتییه‌وه‌ و رێكه‌وتنی ستراتیجیمان‬ ‫له‌ نێواندا هه‌یه‌‪ .‬السه‌نگی و هاوسه‌نگی كورسییه‌كانی هه‌ردوو المان‬ ‫كار ناكاته‌ سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوانمان كه‌ قازانجێكی زۆری بۆ گه‌ل‬ ‫و واڵته‌كه‌مانی هه‌بووه‌‪.‬‬ ‫پ‪ :‬چۆن ده‌ڕواننه‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م و پێشبینی ده‌ك �ه‌ن كه‌‬ ‫حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به‌شداری بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر به‌شدار ده‌بن له‌سه‌ر‬ ‫چ بنه‌مایه‌ك ده‌بێ؟‬ ‫• ئه‌مه‌ شتێكه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی حزبه‌كان خۆیان بڕیار له‌م‬ ‫باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ن‪ .‬ه �ه‌روه‌ك ووتم هاوكێشه‌كان ئاڵۆزن‪ ،‬به‌و پێیه‌‬ ‫پێشبینییه‌كانیش دروست ده‌رناچن‪ .‬سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن له‌ حكومه‌تدا و بنه‌ماكانی به‌شداریكردنیان‪ ،‬بێگومان‬ ‫پێویسته‌ به‌شدارییه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاواڵتیان‬ ‫بێت و هیچ الیه‌نێك ئیراده‌ی خۆی یان مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن‬ ‫به‌سه‌ر الیه‌نه‌كانی دیكه‌دا نه‌سه‌پێنێت‪ .‬ئه‌گه‌ر حكومه‌تی بنكه‌فراوان‬ ‫پێكهێنرا‪ ،‬هاوكێشه‌ راست و دروسته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك به‌‬ ‫قه‌باره‌ی خۆی به‌شداری بكات و له‌ كاركردنیشدا سیاسه‌تی حكومه‌ت‬ ‫په‌یڕه‌و بكه‌ن نه‌ك سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌نی قه‌واره‌كه‌یان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی به‌ براوه‌و هێزی دووه‌م ده‌زانێ و به‌‬ ‫مافی خۆیشی ده‌زانێ هاوبه‌شی حكومه‌ت بێ به‌ فێعلی و ئاشكراشی‬ ‫كردووه‌ كه‌ له‌ پۆسته‌ بااڵكانی وه‌ك جێگرانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و‬ ‫په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت ده‌بێ پشكی هه‌بێ‪ ،‬ئایا ئێوه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن‬ ‫گۆڕان به‌شداری حكومه‌ت بكات؟ یاخود رای ئێوه‌ له‌سه‌ر به‌شداری‬ ‫گۆڕان چییه‌؟‬ ‫• با پێش رووداوه‌ك��ان نه‌كه‌وین و به‌شداریكردن و نه‌كردنی‬ ‫گۆڕانیش په‌یوه‌سته‌ به‌ بڕیاری خۆیانه‌وه‌‪ .‬هه‌ر الیه‌نێكیش بیه‌وێت‬ ‫درێژە بۆ الپەڕە ‪11‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪188‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫‪9‬‬

‫پەرتەوازەیی خێزانێك بە هۆی باوكیانەوە‬ ‫(ژن هەڵگرتن و كچ بە زۆر بەشوودان)‬ ‫ئا‪ :‬تارا محەمەد‬

‫لە یەكێك لە گوندەكانی سەرسنوور باوكێك لە پێناو‬ ‫هەوەسەكانی خۆی و سەپاندنی یاسای باوكساالری‪ ،‬لەژێر‬ ‫پەردەی بەرگریكردن لە شەڕەف و سەپاندنی بیر و باوەڕی‬ ‫دواكەوتوانەی‪ ،‬ژیانی كچە بچكۆالنەكەی بە دەستی خۆی بەرەو‬ ‫فەنا بوون برد و بە دوا رۆژێكی نادیاری سپارد‪.‬‬ ‫(هەاڵڵە) ئەو ئافرەتە بێنازەی ماوەیەكە لەماڵی ئافرەتێكی‬ ‫خێرخواز درێژە بە ژیان دەدات‪ ،‬ئەویش لەئەنجامی ڕووداوێك و‬ ‫كارەساتێك كە هێشتا ئەو لە دایك نەببوو ڕوویدا‪ ،‬وەك خۆی‬ ‫باسیكرد كاتی خۆی باوكی دایكی هەڵگرتووە و دوای (‪)12‬‬ ‫ساڵ بە سوڵحێكی عەشایەری (‪ )3‬كچی خۆی لە بری ئابڕووی‬ ‫دایكیان لە ماڵە خااڵنیان مارە بڕیووە‪ ،‬كە ئەوكات ئەو كچانە‬ ‫زۆر منداڵ بووینە‪( ،‬هەاڵڵە)ش بچووكترینیان بوو‪.‬‬ ‫(هەاڵڵە) خۆی چی دەڵێ؟‬ ‫كە تەمەنم بوو بە ‪ 14‬ساڵ قوتابی پۆلی دووی ناوەندی‬ ‫بووم‪ ،‬ئاگاداری هیچ شتێك نەبووم تا ڕۆژێكیان باوكم گوتی‬ ‫نابێ چیتر بخوێنی لەبەر ئ��ەوەی (ئەحمەد)ی دەزگیرانت‬ ‫دەتگوازێتەوە‪ ،‬بۆیە دەبێ لەگەڵ دایكت بچیتە بازاڕ‪ ،‬منیش‬ ‫زۆر گریام و پاڕامەوە‪ ،‬بەاڵم هیچ سوودی نەبوو‪ .‬دواتر باوكم‬ ‫ڕێگەی جنێو و لێدانی لەگەڵ بەكارهێنام و گوتی هەر دەبێ‬ ‫مێردی پێبكەیت‪،‬‬ ‫ئیدی هەر چۆنێك بوو لە بەر دڵی دایكم بەو شووكردنە‬ ‫ڕازی بووم‪ ،‬چونكە بەرازی نەبوونی من باوكم دایكمی زیاتر‬ ‫ئازار دەدا‪ )9( ،‬مانگ لەگەڵ ئەو پیاوە ژیانم بەسەر برد‪ ،‬ئەو‬ ‫بەخراپترین شێوە ئازاری دەدام‪ ،‬تا بڵێی لەگەڵم خراپبوو‪،‬‬ ‫هەمیشە هەوڵی سووككردن و تۆمەتبار كردنی منی دەدا‪ ،‬تا‬ ‫لەكۆتاییدا تۆمەتی داوێن پیسی دامەپاڵ‪ ،‬بەوە تاوانباری كردم‬ ‫كە دەستم لەگەڵ برادەرێكی تێكەڵكردووە‪ ،‬ئیتر رۆژ لە دوای‬ ‫ڕۆژ ئازار و ئەشكەنجەدانم زیاتر دەبوو‪ ،‬باوكیشم مەسەلەكەی‬ ‫گەورەتر كرد و پشتی مێردەكەمی گرت‪ ،‬لەدوای ئەوە ژیانم‬ ‫ناخۆشتر بوو‪ ،‬تا ناچار بووم ماڵەكەم بەجێهێشت و چوومە‬ ‫ماڵی ئاغای گوندی كە خزمی خۆمانبوو‪.‬‬ ‫لەدرێژەی گێرانەوەی چیرۆكەكەیدا هەاڵڵە دەڵێت «ئەو كات‬ ‫سگم (‪ )5‬مانگ بوو‪ ،‬پاشان ئەوان بەشوێن مێردەكەمیاندا نارد‬ ‫و منیان لەگەڵ ئەو بەرەو ڕوو كردەوە‪ ،‬لێرەدا ئەو دانی بەوە‬ ‫نا كە هەرچی كردوویەتی دایكی پێی كردووە‪ ،‬دواتر منیان‬ ‫بردە ماڵی پوورم تا منداڵەكەم بوو‪ ،‬دواتر (‪)2‬مانگ منداڵەكەم‬ ‫بەخێو كرد‪ ،‬تا ڕۆژێكیان باوكم ئاگاداری كردمەوە كە نابێ‬ ‫چیتر ئەو منداڵە بەخێو بكەم‪ ،‬پاش ماوەیەك بۆم ئاشكرا بوو‬ ‫كە هەر لەو ڕۆژەی منداڵەكەیان لێسەندمەوە لەسەر داواكاری‬ ‫باوكم تەاڵق درا بووم‪ ،‬وەك چۆن لە مارە كردنەكەم بێ ئاگا‬ ‫بووم لە تەاڵق دانەكەشم بە هەمان شێوە‪ ،‬دواتر جارێكی دیكە‬ ‫گوازرامەوە ماڵی ئاغای گوند‪ ،‬بەاڵم ئەو ماڵە بۆ من لە بار‬ ‫نەبوو‪ ،‬هەستم دەكرد بە چاوێكی سووك سەیرم دەكەن‪ ،‬ئەوە‬ ‫بوو شەوێكیان رامكرد و هانام بۆ ماڵە دراوسێیەك برد‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی چارەسەرێكم بۆ بدۆزنەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوانیش چیان پێنەكرا‬ ‫و منیان بردە ئاسایش‪ ،‬پاشان لە ڕێگەی ئاسایشەوە بۆ ماڵی‬ ‫داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراو هاتم»‪.‬‬ ‫ئەو بەردەوام دەبێت و دەڵێت «ئەو ماڵە بۆ من وەكو زیندان‬ ‫بوو‪ ،‬رۆژانە سوكایەتیمان پێدەكرا و هەمیشە بەبێ ئەخالق‬ ‫لەالیەن كارمەند و چاودێرەكانەوە ناودەبراین‪ ،‬دواجار وەكو‬ ‫خزمەتكار بۆ ئەو ماڵە هاتم»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە ژیانی دایكیشی كە هەموو ژیانی خۆی بە‬ ‫قوربانی باوكی ك��ردووە و تەنانەت كەسوكار و ئایندەشی‬ ‫قوربانی ئەو كرد‪ ،‬هەاڵڵە دەڵێت «باوكم لەبری پاداشتدانەوەی‬ ‫دایكم (‪)3‬ژنی تری بە سەر دایكم دا هێنا و پشتی لەویش‬

‫كرد‪ ،‬خوشكەكانیشم ژیانی ژن و مێردایەتیان لێدان و كووتان و‬ ‫سووكایەتی پێكردنە‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا بەرگەیان گرتووە‪،‬‬ ‫چونكە ژیان و گوزەرانی دایكم بەم جۆرە بووە‪ ،‬ئەوانیش‬ ‫هەردەبێ بەم ژیانە قایل بن‪ ،‬پاشان الی باوكم گرنگ نییە كچ‬ ‫دەدا بە كێ گرنگ ئەوەیە لە كۆڵ خۆی بكاتەوە»‪.‬‬ ‫(دوا جار هەاڵڵە چاوەڕوانی چی دەكات)‬ ‫ئێستا لەم ماڵەشدا ئاسوودە نیم و نازانم شەو و ڕۆژ چۆن‬ ‫بە ڕێدەكەم‪ ،‬چونكە بۆ هەمیشە باوكم هەڕەشەی كوشتنم‬ ‫لێدەكات‪ ،‬لە راب��ردوودا تاكە ئاواتم لە ژیاندا تەواو كردنی‬ ‫خوێندن بوو‪ ،‬ئێستاش ئەگەر باوكم ئازادیم بداتێ و بەڵێنم‬ ‫پێبدات كە نامكوژێت حەز دەكەم دووبارە بخوێنمەوە بەاڵم لە‬ ‫كوێ ‪..‬؟ یانیش باوكم ڕێگە بدات لەگەڵ دایكم بژیم چونكە‬ ‫ئێستا دایكم لە گوندەكەی خۆمان بە تەنیا دەژیت و باوكم‬ ‫هاتوچۆشی ناكات‪.‬‬ ‫پارێزەر سەربەست تەها شەریف‪ ،‬ل��ەرووی یاساییەوە‬ ‫شرۆڤەی ئەو كێشەیە دەكات و دەڵێت «زۆرجار لەم شێوە‬ ‫بابەتانەی هاوشێوەی بابەتەكەی (هەاڵڵە) بەرچاو دەكەون‪،‬‬ ‫وەك ئاشكرایە رەگەزی مێینە (كچان و ژنان) لەم كۆمەڵگایەی‬ ‫ئێمەدا لەپێناو پیاواندا قوربانیدەری یەكەمن‪ ،‬بەداخەوە هێشتا‬ ‫كۆمەڵگەی ئێمە سەرەڕای پێشكەوتنی زانست و تەكنەلۆژیای‬ ‫نوێ و پێشكەوتنی شارستانیەت عادەتی (گەورە بە بچووك)‬ ‫ئەم جۆرە كەلتورە ناشیرینە لە ناو كوردستاندا لێرە و لەوێ‬ ‫ماوە»‪.‬‬ ‫پارێزەرەكە دەشڵێت «ئ��ەم ج��ۆرە كەلتورە ناشیرین و‬ ‫قێزەوەنانە لەچاو سااڵنی پێشوودا بە رادەیەكی زۆرباش‬ ‫كەمبۆتەوە‪ ،‬ئ��ەوەش بۆ ئاستی رۆشنبیری و تێگەیشتوی‬ ‫خێزانەكان و ئەو ژینگەیەی كە ئەو خێزانانەی تێدا دەژیت‬ ‫دەگەڕێتەوە‪ ،‬لەم نێوەندەدا (كچان و ژنان) قوربانیدەرن و‬ ‫ئەمجۆرە بابەتانە قسەوباسی زۆر هەڵدەگرێت‪ ،‬هەروەك لە‬ ‫دەستووردا هاتووە كە هەموو هاواڵتیان لەبەرامبەر یاسادا‬

‫یەكسانن و یاسا سەروەرە جێبەجێكردنەكەی هەموو هاواڵتیان‬ ‫بەبێ جیاوارزی (ڕەگەز‪ ،‬زمان‪ ،‬نەتەوە‪....،‬هتد) دەگرێتەوە»‪.‬‬ ‫روونیشی دەكاتەوە كە (هەاڵڵە) ناحەقی زۆری لەالیەن‬ ‫باوكیەوە بەرامبەر كراوە‪ ،‬ئەویش لەپێناو حەزو ئارەزووەكانی‬ ‫خۆیدا‪ ،‬بێ گوێدانە ژیانی منداڵەكانی‪ ،‬بێ گوێدانە دابین كردنی‬ ‫ژیانێكی ئاسوودە بۆ خێزان و منداڵەكانی كە مافێكی ئاسایی‬ ‫و سروشتی خۆیانە و ئەركەكەی لە ئەستوی باوكیانە بە هۆی‬ ‫ئەوەی كە باوك ( وەلی ئەمر)ە‪.‬‬ ‫پارێزەرەكە لەرووی یاساییەوە بابەتە شیدەكاتەوە دەڵێت‬ ‫«لەرووی یاساییەوە ئەم باوكە واتا (باوكی هەاڵڵە) تاوانبارە‪،‬‬ ‫چونكە هەرلەسەرەتاوە هەستاوە بە ئەنجامدانی هاوسەرگیری‬ ‫كچەكانی كە تەمەنیان ل��ەرووی یاساییەوە نەگونجاوە بۆ(‬ ‫زەواج) هەروەك لە (یاسای باری كەسێتی)دا لە ماددەی (‪9‬‬ ‫برگەی ‪)1‬دا هاتووە «ئەگەر كەسێك بە زۆر كچێك بدات بە‬ ‫شوو یان بە زۆر ژن بۆ كوڕێك بهێنێت بە بێ رەزامەندی كە زۆر‬ ‫لێ كردنی تێدابێت ئەوا (ئەو عەقدی زەواجە باتڵە) هەروەها‬ ‫برگەی (‪)2‬دووەمی هەمان ماددە دەڵێت «هەركەسێك بەزۆر‬ ‫كچێك بدات بە شوو یان بە زۆر ژن بۆ كوڕێك بهێنێت ئەو‬ ‫كەسانەش لەپلەی یەكەمی خزمایەتی بن واتا (باوك‪،‬دایك‪،‬برا‬ ‫)ئەوا سزا دەدرێن بە حەپس كە زیاتر نەبێت لە (‪ )3‬ساڵ و‬ ‫غەرامە كردن یان یە كێكیان)»‪.‬‬ ‫ئاشكرای دەكات كە هەاڵڵە دەتوانێت لەدادگا سكااڵ تۆمار‬ ‫بكات دژی باوكی مادام هەڕەشەی كوشتنی لێكردووە‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەو هەڕەشە كردنە دەچێتە قاڵبی‬ ‫تەهدید‪ .‬هەروەك لە ماددەی(‪)432‬لەیاسای سزاداندا هاتووە‬ ‫«هەر كەسێك هەستێت بە تەهدیدكردنی كەسێك جا بە قسە‬ ‫بێت یان بە كردار یان بە نووسراو یان لە رێگەی كەسێكی‬ ‫دیكەوە بێت‪ ،‬جگە لەو حاڵەتانەی كە لەماددەكانی (‪ 430‬و‬ ‫‪ )431‬باسكراوە‪ ،‬ئەوە سزادەدرێت بە حەبس كردن كە زیاتر‬ ‫نەبێت لەساڵێك یان غرامە كردن‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪188‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫شانازی بە ئیشەكەی خۆمەوە ئەكەم‪ ،‬بەاڵم لەم‬ ‫واڵتەی ئێمەدا ناتوانین تەنها لەڕێگەی هونەرەوە‬ ‫بژین‬ ‫هەواڵ عوسمان‪ ،‬لەساڵی ‪ 1977‬لەسلێمانی لەگەڕەكی تویمەلیك‬ ‫هاتۆتە دنیاوە‪ ،‬دەرچووی بەشی شانۆی هونەرە جوانەكانە و ژیانی‬ ‫هاوسەریی پێكهێناوەو خاوەنی دوو كچە بەناوەكانی )كانی و النی)‪.‬‬ ‫لەئێستایشدا لە كاری نواندن بەردەوامەو لەهەمان كاتیشدا مامۆستایە‬ ‫لەقوتابخانەو لەدایەنگەش وانەی میوزیك دەڵێتەوە‪ .‬بەشداری لە درامای‬ ‫دووپشك و گەردەلول و چەندین شانۆ كردووە‪.‬‬ ‫دیمانه‌‪ :‬پرس‬

‫هەواڵ عوسمان‪ ،‬ئەكتەر و شانۆكار‪:‬‬

‫ئەو بودجەیەی بۆ درامای دۆبالژ سەرف ئەكرێت‪ ،‬بۆ درامای كوردی بێت‬ ‫ئەتوانین لەگەالنیتر باشتر بین‬ ‫پرس‪ :‬سەرەتای كاركردنت بۆ كەی ئەگەڕێتەوە؟‬ ‫ه��ەواڵ‪ :‬سەرەتای كاركردنم ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی كە‬ ‫لەپەیمانگا بووم‪ ،‬ئەوكاتە یەكەم كارم لەسەرتەختەی شانۆ كرد و‬ ‫زۆر دڵم پێی خۆشبوو‪ ،‬ئەوەش یەكێك بوو لە خولیاو حەزەكانم‬ ‫كە بەشداری كاری شانۆی بكەم‪ ،‬بەحوكمی ئەوەی كەمن كەسێكی‬ ‫بزێو بووم و حەزم لەجووڵە بووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬كێ هاندەرت بوو كە لەبواری نواندندا كاربكەیت و‬ ‫بەردەوام بیت؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬پێشئەوەی كەبچمە ژیانی هاوسەرییەوە دایك و باوكم‬ ‫هاندەری سەرەكیم ب��وون‪ ،‬پاشان كەژیانی هاوسەریم پێكهێنا‬ ‫بەحوكمی ئ��ەوەی هاوسەرەكەم خۆیشی بەشی شانۆی تەواو‬ ‫كردووە‪ ،‬هاندەرم بووە تا بەردەوامبم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەئێستادا ڕەوشی درامای كوردی چۆن ئەبینیت؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬لەچاو سااڵنی پێشوتردا درامای كوردی پێشكەوتنێكی‬ ‫گەورەی بەخۆیەوە ئەبینێت چ لەبواری شانۆ یاخود دراما‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەشداری ئافرەتان تا چ ڕادەیەكە لەبوارەكەدا؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬بەشداری ئافرەتانیش بەشێوەیەكی باش زیادی كردووە‪،‬‬ ‫ئافرەتانی بەتوانا هاتوونەتە بوارەكەوە‪ ،‬سااڵنی پێشوو دەبوو‬ ‫بگەڕاینایە بەدوای ئافرەتێك تا دەور ببینێ‪ ،‬یاخود دەبوو پیاو‬ ‫رۆڵەكەی بگێڕایە‪ ،‬ئێستا بەپێچەوانەوە زۆر خانەوادە حەزدەكەن‬ ‫ئافرەتەكانیان ئەو بوارە هەڵبژێرن كە ئارەزوویانە چ لەبواری شانۆ‬ ‫و درامادا بێت یاخود لەبواری گۆرانیبێژی‪ ،‬یان هەر بوارێكی تری‬ ‫هونەری بێت‪.‬‬ ‫هەروەها ئێستا ئافرەتان ئەتوانن بەتەنیا سەفەر بكەن بۆ واڵتان‬ ‫و هەردەم لەپێشكەوتندابن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تائێستا بەشداری كاری سینەماییت كردووە؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬بەداخەوە‪ ،‬ئەوە یەكێكە لەحەزەكانم كەبەشداری فلمی‬ ‫سینەمای بكەم‪ ،‬بەاڵم تائێستا ئەو دەرفەتەم بۆ نەڕەخساوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هاوكاری حكومەت لەچ ئاستێكدایە بۆ برەودان بە درامای‬ ‫كوردی؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬حكومەت هەوڵیداوە ئیش بكات‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە هێشتا‬ ‫بەپێی پێویست نییەو ئێستا كارەكان دراوەتە دەست كۆمپانیاكان‬ ‫و لەڕێی كۆمپانیاكانەوە ك��اری درام��ا ئەكرێ‪ .‬من حەزئەكەم‬ ‫حكومەت زیاتر ئاوڕ لە درامای كوردی بداتەوە‪ ،‬لەجیاتی ئەو دراما‬ ‫دۆبالژكراوانە‪ .‬لەو باوەڕەدام ئەو بودجەیەی بۆ ئەودرامایانە سەرف‬

‫ئەكرێت‪ ،‬بۆ درامای كوردی بێت ئەتوانین لەگەالنیتر باشتر بین‪،‬‬ ‫چونكە خۆمان ئەكتەری باش و نوسەر و دەرهێنەری بەتوانامان‬ ‫هەیە‪ ،‬ئیتر بۆچی هەر تەماشای كەلتوری واڵتانیتر بكەین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تاچەند هاوكاری بەیان خان بوویت لەدەركەوتنی لەبواری‬ ‫نواندن؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬بەیان لەمن مناڵتر بوو‪ ،‬زۆریش حەزی لە شانۆ بوو‪،‬‬ ‫من و پشتیوانی هاوسەرم هاوكاریمان كردووە تا لەپەیمانگای‬ ‫هونەرەجوانەكان بەشی شانۆ وەربگیرێت و هاوكاریشی بووین‬ ‫لە دەق و ئیشكردنی شانۆییدا‪ ،‬هەر ئیشێك هەبوایە بەئێمەی‬ ‫ئەوت‪ ،‬تائەو كاتەی تەخەروجیكرد و خۆیشی بەردەوام لەهەوڵدا‬ ‫بوو‪ .‬سوپاس بۆخوا توانی ببێتە ئەستێرەیەك و لە دراماو شانۆدا‬ ‫بەشداریكردووە و بەشداری فیلمی سینەمایشی كردووەو زۆریش‬ ‫سەركەوتوو ب��ووە‪ .‬شانازیشی پێوە ئەكەم كەخوشكی منەو‬ ‫توانیویەتی كاری باش بكات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچ كارێكی نوێت لەبەردەستە تا بەشداری تێدا بكەیت؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬بەڵێ‪ ،‬لەئێستادا بەتەمای بەشداریكردنم لەدرامایەك‬ ‫بەناوی (هەنگاوەكانی سەرخۆڵەمێش) كە لە دەرهێنانی مامۆستا‬ ‫گەزیزە عومەرەو دەوری سەرەكیم دەبێت لەودرامایە‪ ،‬بەاڵم هێشتا‬ ‫دەستمان بەكاری وێنەگرتن نەكردووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬چ كارێكت هەیە كەزۆر شانازی پێوە بكەیت یان هیچ‬ ‫كارێكت هەیە لێی پەشیمان بیت؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬شانازی بە هەموو ئەوكارانەوە ئەكەم كەڕۆڵم تیایدا هەبووە‬ ‫چ لەشانۆدا بێت یاخود دراما‪ ،‬بەحوكمی ئەوەی دەرچوی بەشی‬ ‫شانۆین دراماو شانۆ رۆحی ئێمەیە‪ ،‬كارەكانی خۆمم خۆشئەوێ و‬ ‫هیچ كارێكم نییە لێی پەشیمانبم‪ ،‬ئەگەر بزانم لەكارێك پەشیمان‬ ‫ئەبمەوە ئەوە كاری تێدا ناكەم‪ ،‬بەردەوام ئەو ئیشە ئەكەم كەخۆشم‬ ‫بوێ‪ ،‬ئەگەر ئیشێكیشم خۆشبوێ لێی پەشیمان نابمەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬سەرەتای یەكتر ناسینتان لەگەڵ هاوسەرەكەت چۆن و‬ ‫كەی بوو؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬سەرەتای یەكتر ناسینمان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی‬ ‫لە پەیمانگابووین و هەردوكمان لە پۆلێكدابووین و لەیەك شوێن‬ ‫ئیشمان ئەكرد‪ ،‬ئەویش یەكێك بوو لە خوێندكارە زیرەك و ڕێكو‬ ‫پێكەكان و عائیلەیەكی ڕێك و پێك بوون‪ ،‬كەپێی وتم بۆ هاوسەری‪،‬‬ ‫منیش پێمخۆشبوو‪ ،‬ئێستاش هاوسەری یەكترین و وەك هاورێ واین‬ ‫لەگەڵ یەكتر و هاوكاری یەكتریش ئەكەین لە بواری نواندن‪ ،‬ئەوەی‬

‫كەبەیەكەوە نامانبەستێتەوە تەنها كاری شانۆ و درامایە كە هیچ‬ ‫پەیوەندییەكمان بەیەكەوە نییە‪ ،‬هەردوكمان ئازادین لەكارەكانمان و‬ ‫هیچ كاممان رێگرنین لەبەردەم كاری ئەویترمان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬منداڵەكانت حەزوو خولیایان هەیە بۆ بواری نواندن؟‬ ‫هەواڵ‪ :‬زۆر خولیای شانۆ و گۆرانی و سەمان‪ ،‬چاو لەخۆمان‬ ‫ئەكەن‪ ،‬هەردووكیان حەزیان بە ئیشی شانۆی هەیە‪ ،‬بەاڵم ڕێگەم‬ ‫پێنەداون كە لەئێستادا زۆر دەرك��ەون‪ ،‬چونكە ئەمەوێت ئەوان‬ ‫بەهەمان ڕێچكەی ئێمەدا تێنەپەڕن و هەوڵی بەرزتربدەن‪ ،‬من‬ ‫شانازی بە ئیشەكەی خۆمەوە ئەكەم‪ ،‬بەاڵم لەم واڵتەی ئێمەدا‬ ‫لەڕێگەی هونەرەوە بژین‪ ،‬بەردەوام‬ ‫ناتوانین تەنها‬ ‫ئیشی تر بكەین تا بتوانین ئیشی‬ ‫دەب���ێ���ت‬ ‫بكەین ك��ە ئیشی سەرەكی‬ ‫ه���ون���ەر‬ ‫بۆیە حەز ئەكەم مناڵەكانم‬ ‫خۆمانە‪،‬‬ ‫بڕوانامەی بەرزتر بەدەست‬ ‫بێنن‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ناز ڕزگار شێخانی‬

‫ژمار ‌ه ‪188‬‬

‫جیاوازی دادگای نەوجەوانان و گەوران‬

‫بەپێی یاسا جیاوازی دادگای (نەوجەوانان) لە گەڵ دادگای گەوران‬ ‫خۆی لەم خااڵنە دەبینێتەوە‪:‬‬ ‫یەكەم‪ :‬بە پێی ماددەی (‪ )223‬لە یاسای بنەماكانی دادگایی كردنی‬ ‫سزایی عیراقی ئەو كەسەی (‪ ) 7‬ساڵی تەواو نەكردووە ناتوانرێ داوای‬ ‫سزایی لە سەر بجوڵێنرێ‪ .‬واتا بە پێی ئەو ماددەیە ئەوەی لە خوار‬ ‫تەمەنی (‪)7‬ساڵی بێت بە بچوك دادەنرێ بۆیە بەرپرسیاریەتی تاوانی‬ ‫لەسەر نییە‪ ،‬بە پێچەوانەوە كاتێ (‪ )7‬ساڵی تەواو دەكات ئەوا بەر‬ ‫پرسیارەیەتی تاوانی لەسەر دەبێت‪ .‬ئەمە لە باشوری عێراق جێبەجێ‬ ‫دەكرێ‪ ،‬بەاڵم لە هەرێمی كوردستان ئەم تەمەنە( ‪ )9‬ساڵە‪ .‬هەر‬ ‫لە (‪ )9‬ساڵیەوە بە نەوجەوان دادەنرێ هەتاكو (‪ )18‬ساڵی تەواو‬ ‫دەكات‪ .‬ئەمەش بە پێی یاسای دیاری كردنی تەمەنی بەر پرسیارێتی‬ ‫یاسایی لە هەرێمی كوردستان ژم��ارە (‪ )14‬ی ساڵی (‪ )2001‬كە‬ ‫لە ماددە (‪) 2‬دا هاتووە‪ .‬هەروەها لە م��اددە( ‪ )4‬ی هەمان یاسا‬ ‫هاتووە كە كار بە هیچ مادەیەكیتر ناكرێت ئەگەر پێچەوانەی ماددە‬ ‫(‪ )7‬بێت‪ .‬بەاڵم هەر تاوانبارێك ئەگەر (‪ )18‬ساڵی تەواو كردبوو‬ ‫ئەوا بە پێی یاسا بە گەورە دادەنرێ‪ ،‬بۆیە لە دادگای (نەوجەوانان)‬ ‫دادگایی ناكرێت‪ ،‬بەڵكو لە دادگای (تاوانەكان) یاخود دادگای (كەتن)‬ ‫دادگایی دەكرێت‪ .‬كە ئەمەش بە پێی گەورەیی تاوانەكە دەگۆڕێ ئەگەر‬ ‫تاوانەكە تاوانێكی گەورە بوو ئەوا لە دادگای (تاوانەكان) دادگایی‬ ‫دەكرێت‪ ،‬ئەگەر بچوكیش بوو ئەوا لە دادگای (كەتن) دادگایی دەكرێت‪،‬‬ ‫گەورەیی و بچوكی تاوانیش یاسا دیاری كردووە‪ ،‬بەاڵم ئەمە لە دادگای‬ ‫(نەوجەوانان) بەم شێوەیە نییە‪ ،‬بەڵكو تاوانی گەورەو بچوك هەر‬ ‫لە دادگای (نەوجەوانان) دەبینرێت‪ .‬ئەم تەمەنەش لە ڕۆژی ڕوودانی‬ ‫تاوانەكە هەژمار دەكرێت‪ ،‬واتا ئەگەر نەوجەوان لە تەمەنی ( ‪)17‬‬ ‫ساڵی تاوانێكی ئەنجام داو پاشان لە تەمەنی ‪ 18‬ساڵی بە تاوانەكەی‬

‫دڵشاد میراودەلی‬

‫‪2013/10/1‬‬

‫‪11‬‬

‫زانراو دەستگیر كرا ئەوا لە دادگای نەوجەوانان دادگایی دەكرێت‪،‬‬ ‫چونكە ئەو كاتەی كە تاوانەكەی ئەنجام داوە نەوجەوان بووە‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی دادگایی كردنی نەوجەوانان‬ ‫دادگایی كردنە بە نهێنی واتا نابێ لە دادگایی كردنەكە كەسانی‬ ‫دەرەوە ئامادە بن‪ ،‬ئەمەش بە پێچەوانەی دادگایی كردنی گەورانە‬ ‫كە بە پێی یاسا گەورە ئەو كەسەیە كە (‪ )18‬ساڵی تەواو كردووە‬ ‫بۆی هەیە كەسانی دەرەوەی داواكە ئامادەبن‪ ،‬وەكو ڕۆژنامەنووس‪،‬‬ ‫قوتابی‪،‬كەسانی تر‪ ،‬بەاڵم لە دادگایی نەوجەوانان جگە لە مانەی‬ ‫خوارەوە نابێ كەسیتر ئامادە بێت‪:‬‬ ‫‪-1‬ئەندامانی دادگا و كارمەندەكانی‪ .‬‬ ‫‪-2‬هەر كەسێك كە پەیوەندی بە داواكە هەبێت‪ .‬جا تۆمەتبار بێت‬ ‫یان داواكار بێت‪ ،‬لەگەڵ كەس و كارەكانیان‪.‬‬ ‫‪-3‬ئەو كەسەی كە بەرگری لە نەوجەوانەكە دەكات جا پارێزەر بێت‬ ‫یان كەسێكی تر بێت‪.‬‬ ‫‪-4‬گەواهیدەرەكان(شایەدەكان)‬ ‫‪ -5‬ئەگەر پێویستی كرد دەكرێ توێژەری كۆمەاڵیەتی یاخود پزیشك‪.‬‬ ‫‪-6‬نوێنەرانی هەر كۆمەڵەیەك و دامو دەزگایەك كە پەیوەندی هەیە‬ ‫بە كار و باری نەوجەوانان‪.‬‬ ‫سێیەم‪ :‬خاسیەتێكی تر لە دادگای نەوجەوانان ئەوەیە كە نابێت‬ ‫تۆمەتبار بە پاشە ملە واتا بە (غیابی) دادگایی بكرێت‪ .‬كە ئەمە لە‬ ‫كاتێكدا لە دادگای گەوران تۆمەتبار ئەگەر ڕایكردبوو یان شوێنی دیار‬ ‫نەبوو بە پاشە ملە دادگایی دەكرێت‪ ،‬بەاڵم لە یاسای نەوجەوانان‬ ‫هیچ دەقێك نییە باس لەمە بكات‪ ،‬هەروەها دادگای پێداچوونەوەی‬ ‫عێراق لە چەند بڕیارێكیدا ئاماژە بەم حاڵەتە دەكات كە هەر بڕیارێك‬ ‫دەربچێت بە بێ ئامادە بوونی تۆمەتبار ئەوا بە پێچەوانەی یاسایە و‬

‫كاری پێ ناكرێت‪ ،‬چونكە بە پێی یاسای نەوجەوانان ناكرێت نەوجەوان‬ ‫بە پاشە ملە(غیابی) دادگایی بكرێت‪ .‬تا ئەو كاتەی تۆمەتبار دەسگیر‬ ‫نەكرێت ئەوا دادگایی ناكرێت‪ ،‬بۆیە لە سەر دادگا پێویستە داواكە دوا‬ ‫بخات تا تۆمەتبار دەستگیر دەكرێت و خۆی ئامادە دەبێت‪ .‬ئەمەش‬ ‫بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەوجەوانەكەیە تاكو بتوانێ داكۆكی لە خۆی‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫چوارەم‪ :‬بە پێی ماددەی (‪ )238‬لە یاسای بنەماكانی دادگایی كردنی‬ ‫سزایی هاتووە كە مەبەست لەو بریارەی بەسەر تۆمەتباری نەوجەواندا‬ ‫دەچەسپێ جیاوازە لەگەڵ ئەو بڕیارەی كە بە سەر تۆمەتباری گەورەدا‬ ‫دەچەسپێ‪ ،‬چونكە مەبەست لە بڕیاردان بەسەر تۆمەتباری نەوجەوان‬ ‫تەمبێ كردنە (تدابیر) نەك سزا‪ .‬ئەمە لە كاتێكدا مەبەست لە بریاردان‬ ‫بەسەر تۆمەتباری گەورە سزادانە‪.‬‬ ‫پێنجەم‪ :‬تۆمەتباری نەوجەوان دوای دادگایی كردنی لە (فێرگەی‬ ‫چاكسازی) گل دەدرێ��ت��ەوە تا حوكمەكەی ت��ەواو دەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫تاوانباری گەورە لە بەندیخانەی گەوران بەند دەكرێت‪ .‬هەركاتێكیش‬ ‫لە ناو (فێرگەی چاكسازی) كە نەوجەوان (‪ )18‬ساڵی تەواو دەكات‬ ‫دەنێردرێتە بەندیخانەی گەوران‪.‬‬ ‫شەشەم‪ :‬هەر كاتێك گەورە تاوانێك ئەنجام دەدات و لەسەر ئەم‬ ‫تاوانە حوكم دەدرێت ئەوا ئەو حوكمە بۆی دەبێتە پێشینەی یاسایی‬ ‫(سوابق جرائم) ئەم پێیشینەیە كاریگەری لە سەر دەبێت‪ .‬بۆ نمونە‬ ‫ئەگەر هەر كەسێك پێشینەی تاوانی گ��ەورەی هەبێ ئەوا لە هیچ‬ ‫دامودەزگایەكی حكومی دانامەزێنرێ‪ .‬یان لە ڕوی سیاسیەوە بۆی نییە‬ ‫خۆی كاندید بكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان‪ ،‬بەاڵم كاتی نەوجەوان‬ ‫لەسەر تاوانێك حوكم دەكرێ ئەوا بۆی نابێتە پێشینەی یاسایی‪ ،‬بەڵكو‬ ‫ڕابردووی هەر بە پاكی دەمێنێتەوە‪.‬‬

‫لەخۆشەویستیدا‪ ،‬خەمەكان خۆشەویستن‬

‫هێمن موكریانی دەڵێت‪ ،‬هەموو كوڕێك چاوی لە كچێكی جوانە‪،‬‬ ‫هەموو كچێكیش چاوی لە كوڕێكی سەرمایەدارە‪ ،‬بێگومان هەردوو‬ ‫رایەكە هەڵەو تێكشكاون‪،‬چونكە هەموو ژنێكی شۆخ‪ ،‬دوای چەند‬ ‫منداڵێك و تەمەنێك رەونەقی كاڵ دەبێتەوەو شۆخی بااڵو تریفەی‬ ‫گۆناكانی دەژاكێن‪ ،‬پرسیاری بنچینەیی ئەوەیە‪،‬ئەگەر پرۆسەی‬ ‫هاوسەرگیری لە سەر بنەمای جوانی ب��ااڵی كردبێت‪ ،‬ئەگەری‬ ‫جودابوونەوەی لێدەكرێت‪ ،‬بێگومان بۆ كچانیش هەر وادەكەوێتەوە‪،‬‬ ‫ئەگەر بۆ پارەو خاتری ماڵی دنیا شوی كردبێت‪ ،‬رۆژێك دادێت‬ ‫هەژاری میوانی ناوەختی ماڵ و گیرفانی كوڕ دەبێت‪ ،‬دوای ئەوەی‬ ‫سەرنجمان لە قسەكەی مام هێمندا‪ ،‬شاعیری فارس خەیام دەڵێت‪:‬‬ ‫پیاو بۆخۆی بمێنێت ماڵی دنیاشی دەبێ‪ .‬پێوانە دەمێ بەتاڵ و‬ ‫زۆر جاریش پڕە‪..‬ئێمەی رۆژ هەاڵتی بەتایبەتیش گەلی كورد‪،‬‬ ‫شیكردنەوەمان بۆ پێویستی ژیان و پڕۆسەی هاوسەر گیری‪ ،‬لە‬ ‫دیدگای كۆمەاڵیەتی و ئایینی و تەندروستی بووە‪ ،‬بێشك منیش‬

‫لەگەڵ ئەم سێ چەمكەدا ه��اوڕام‪ ،‬ئەم سێ چەمكەش لە ژیاندا‬ ‫پێویست و بەر جەستەن‪ ،‬بەاڵم الیەنێكی تری جوان و شاراوەی‬ ‫خۆشەویستی ئەسەف لەكۆمەڵگای ئێمە لە ناو گەنجان بە كوڕوكچەوە‬ ‫فەرامۆشكراوە‪،‬ئەم چەمكە نابەر جەستەیەش الیەنی رۆحییە‪ ،‬لە‬ ‫ژیانی ئەوینداری و پرۆسەی هاوسەر گیرییدا‪ ،‬نموونەی بەهێزو‬ ‫زیندووش لە نێو الواندا‪ ،‬كە هەمیشە گوێبیستی دەبین‪،‬بڕوا نەبوون و‬ ‫بێ هیواییە بە چەمكی خۆشەویستی‪ ،‬هۆكارە بنچینەیەكەش ئەوەیە‪،‬‬ ‫بەهاكۆمەاڵیەتی و ماددی مەعنەوییەكان جێگەیان بەالیەنی جوانی‬ ‫رۆحی كۆمەڵگە لەقكردووە‪ ،‬لەتەسەوفدا بەشێوەیەكی نابەرجەستە‪،‬‬ ‫جوانی دڵەكان و هێزی ئەوین و پەڕجوی رۆح وجودیان هەیە‪ .‬لە‬ ‫فەلسەفەشدا‪،‬زۆر ڕای جیاواز هەن سەبارەت بە چەمكی خۆشەویستی‬ ‫كە سەر جەم سۆژەكان‪ ،‬پێداگیری لەسەر دڵنیایی و ڕاستگۆیی و‬ ‫بەخشین دەكەنەوە لە ژیانی خۆشەویستیدا‪ ،‬بە تێگەیشتنی من‪،‬‬ ‫ئ��ەوەی راستگۆ نەبێت وخۆشەویستی بكات‪،‬بەر لەهەموو كەس‬

‫درۆی لەگەڵ خۆی كردووە‪.‬ئەوی نەبەخشێت و خۆشەویستی بكات‪،‬‬ ‫مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ڤیانەكەی كردووە‪.‬‬ ‫لەعەشقدا دەسكەوت نییە‪ ،‬پلە و پایە نییە‪،‬مەرامی تایبەتی‬ ‫نییە‪ ،‬لە عەشقدا بێ چەمكی رۆح سێكس وجودی نییە‪ ،‬لە عەشقدا‬ ‫ئەوەی بۆخۆت حەزت لێیە ناتەوێ‪،‬ئەوەی مەعشوقەكەت ئارەزو‬ ‫دەكات دەت��ەوەێ‪ ،‬ئەوەی حەزت لێیەو بۆی تامەزرۆی پێشكەش‬ ‫بە ئەویندارەكەتی دەكەی‪ ،‬ئەوی تۆ پێت جوانە ئەو دەیپۆشێت‪،‬‬ ‫لە عشقدا دڵەكان تژی دەبن لە پاكبوونەوە‪ ،‬چاوەكان لێوان لێو‬ ‫دەب��ن لە ئەسرینی ش��ادی‪ ،‬ناخ ئەشقێكی سەرمەدی ئاوەدانی‬ ‫دەكاتەوە‪ ،‬لە ئەویندا ڕوداوی چاوەڕوان نەكراو دەشێت رووبدەن‪،‬‬ ‫خەمەكان خۆشەویستن‪ ،‬شادیەكان بەرهەمی رۆح��ن‪ ،‬دڵ چوار‬ ‫وەرز سەوزە‪،‬شەو پەرستگایە‪ ،‬بێداری خەیاڵ دادوەرن‪ ،‬كلتورەكان‬ ‫ئاوێزان دەبن‪،‬تخوبەكان هەڵ دەوشێنەوە‪،‬چین و توێژەكان موتوربە‬ ‫دەبن‪،‬تەندروستی گیان و شادی بۆ ژیان بەرهەم دێت‪.‬‬

‫درێژەی دیمانەی دکتۆرە ڤیان‬ ‫به‌شداری حكومه‌ت بكات‪ ،‬داواك��اری و پێشنیاری تایبه‌ت به‌خۆی‬ ‫ده‌بێت و دانوستاندنی له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئه‌وه‌ تاچه‌ند راسته‌ گوایه‌ دوای ئاشكرا بوونی ئه‌نجامه‌كانی‬ ‫هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مان‪ ،‬كه‌ یه‌كێتی له‌ سلێمانی‬ ‫شكستی هێناوه‌‪ ،‬گوایه‌ داوای له‌ پارتی ك��ردووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌كرێ‪ ،‬چونكه‌ له‌ سلێمانی گۆڕان براوه‌ ده‌بێ؟‬ ‫• ئاگاداری هیچ داوایه‌كی له‌م جۆره‌ نیم‪ ،‬پرسی هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ئه‌نجومه‌نی پارێزگان‪ ،‬ئه‌نجامدانی یان دواخستنی‪ ،‬په‌یوه‌سته‌ به‌‬ ‫ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن و بریاری حكومه‌ته‌وه‌‪ .‬من وه‌ك‬ ‫هاواڵتییه‌ك به‌باشی نازانم دوو هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫به‌ڕێوه‌ بچن‪ .‬چونكه‌ پێویسته‌ ڕه‌چ��اوی سایكۆلۆژییه‌تی ده‌نگده‌ر‬ ‫بكرێت و نه‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی به‌شداریكردن‪ .‬له‌و بڕوایه‌شدا‬ ‫نیم یه‌كێتی داوایه‌كی له‌م جۆره‌ بكات‪ .‬چونكه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‬ ‫پارێزگاكان زیاد له‌ پێویست دواخراوه‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویاندا‪ ،‬ئه‌وه‌ تاچه‌ند‬ ‫پێوه‌ندی به‌ سه‌ركه‌وتنی پارتییه‌وه‌ هه‌یه‌‪ ،‬چونكه‌ له‌سنووری پارتیدا‬ ‫روویداوه‌؟‬ ‫• له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان هاوكات بوون له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی‬ ‫ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‪ ،‬بۆیه‌ ناتوانین لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه‌‬ ‫و بێگومان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو هۆیه‌كی سه‌ره‌كی‬ ‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫ته‌قینه‌وه‌كان بووه‌‪ .‬جگه‌ له‌مه‌ سه‌قامگیری هه‌رێم و پێشكه‌وتنه‌‬ ‫ئابوورییه‌كانی هه‌رێم هۆیه‌كی دیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زان هه‌وڵی‬ ‫تێكدان یاخود ڕاگرتنی ئه‌و پێشوه‌چوونانه‌ بده‌ن‪ ،‬له‌الیه‌كی تر بوونی‬ ‫هه‌ولێر به‌ پایته‌ختی گه‌شتوگوزاری ساڵی ‪ 2014‬ڕه‌نگه‌ هۆیه‌كی‬ ‫دیكه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوخی ئارامیی شاره‌كه‌ بشێوێنرێت‪ .‬ئه‌گه‌ره‌كان‬ ‫زۆرن‪ ،‬به‌اڵم ئامانجی ناحه‌زان یه‌كه‌‪ ،‬ئه‌ویش تێكدانی باری ئاسایش‬ ‫و سه‌قامگیری هه‌رێم و ڕێگریكرنه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌ خێراكانی هه‌رێمی‬ ‫كوردستان‪ .‬سپاس بۆ خوداو بۆ ڕۆڵه‌كانی ئه‌م واڵته‌ كه‌ نه‌یانهێشت‬ ‫پیالنی ناحه‌زان سه‌ركه‌وێت‪ ،‬سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ و‬ ‫سه‌المه‌تی و ڕقئه‌ستووری بۆ برینداره‌كان‪.‬‬ ‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫ئەلینا‪ ،‬ئەكتەر‪:‬‬

‫پرس‪ :‬ئەحمەد تاریق‬

‫پرس‪ :‬ئەگەر بكرێت پێناسەیەكی خۆتمان بۆ بكەیت؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬من ئەلینا لە دایك بووی ساڵی ‪ ،1985‬هاتنە‬ ‫ناو كاری هونەری حەزێكی خۆم بوو‪ ،‬لە مێژ بوو حەزم بە‬ ‫نێو كاری هونەری دەكرد‪ ،‬وا رێكەوت لەگەڵ كاك حەسەن‬ ‫عەلی ئاشنا بووم‪ ،‬توانیم بەشدار بم لە فیلمێكی ئەو بەنێوی‬ ‫«ئەمریكانۆ» ئێستاش خۆشحاڵم كە لە نێو كاری هونەریدا‬ ‫كار دەكەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەشداری كردنت فیلمی ئەمریكانۆ بە حەزی خۆت‬ ‫بوو یاخود بە رێكەوت بوو؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬ئ��ەوەی راستی بێت هەم بەرێكەوت بوو هەم‬ ‫بەحەزی خۆیشم بوو‪ ،‬چونكە من زۆرم حەز دەكرد لە فیلمێك‬ ‫بەشداری بكەم‪ ،‬چونكە كاری هونەری حەزێكی خۆم بوو‪،‬‬ ‫بۆیە هاورێكم گوتی فیلمێك هەیە بەنێوی «ئەمریكانۆ»‬ ‫پێویستیمان بە كچێكە كە رۆڵیی سەرەكی دەینێ‪ ،‬گوتی‬ ‫دڵنیام تۆ ئەتوانی ئەم كارە بكەیت‪ ،‬منیش باوەرم بەتوانای‬ ‫خۆم هەبوو‪ ،‬بۆیە بەشداریم كرد‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ماڵەوەتان تاچەند هاندەری تۆ بوونە بۆ ئەوەی‬ ‫بتوانی بە ئازادی بەشداری لەم فیلمە بكەیت؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬هیچ كێشەیەكم لەگەڵ ماڵەوە ن��ەب��ووە‪ ،‬هیچ‬ ‫كەسێكیش نەبۆتە رێگرم بۆ ئەوەی كە نەتوانم بەشداری لە‬ ‫فیلم بكەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تۆ تاچەند رازی بوویت لەگەڵ ئەم رۆڵ��ەی كە‬ ‫بەرجەستەت كرد؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬لەبەر ئەوەی یەكەمجارم بوو بەشداری لە فیلم‬ ‫بكەم‪ ،‬بۆیە بۆ من زۆر قورس بوو‪ ،‬چونكە رۆڵی سەرەكیشم‬ ‫هەبوو‪ ،‬بەاڵم دواتر توانیم سەركەوتن بەدەست بێنم‪ .‬ناڵێم‬ ‫ئەو رۆڵەی كە بەرجەستەم كرد بەدڵم نەبوو‪ ،‬بەاڵم حەزم‬ ‫دەكرد رۆڵێكی دیكە بگێرم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬حەز دەكەیت ئەو رۆڵەی بەرجەستەی ئەكەیت چۆن‬ ‫چۆنی بێت؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬من هەموو رۆڵێك ئەگێڕم‪ ،‬چونكە توانای هەموو‬ ‫رۆڵێكم هەیە‪ ،‬بەاڵم بۆ خۆم حەز دەكەم ئەو رۆڵە بەرجەستە‬ ‫بكەم كە كەمێك هادی بێت‪ ،‬واتە كۆمێدی نەبێت‪ .‬حەز‬ ‫دەكەم باس لە ژیانی خەڵك بكات‪ ،‬كۆمەاڵیەتی بێت‪ ،‬بەس‬ ‫كۆمێدی نەبێت‪ ،‬چونكە خۆم زۆرم حەز لە فیلمی رۆمانسییە‪،‬‬ ‫بۆیە حەز دەكەم فیلمەكە رۆمانسی بێت‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬ت��ۆ ل��ە فیلمی ئەمریكانۆ كچێكی زۆر بەناز‬ ‫دەردەكەویت‪ ،‬ئایا بۆخۆت كچێكی وا بەنازیت یاخود رۆڵەكەت‬ ‫وابوو؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬رۆڵەكەشم وابوو‪ ،‬بۆخۆیشم كەسێكی بەنازم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا ئەلینا حەز دەكات بەنێو بانگ بێت؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬خۆی ناوبانگ شتێكی ناخۆش نییە‪ ،‬بەاڵم لەهەندێك‬ ‫كاتدا كێشەیە‪ ،‬جار وایە ئەچیت بۆ شوێنێك ناتوانی بە‬ ‫ئاسودەیی بگەڕێیت‪ ،‬بۆیە زۆرجار ناوبانگ دەبێتە هۆی بێزار‬ ‫بوونت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬یەكەم جار كە بەشداریت لەفیلم كرد هەستت بەچی‬ ‫دەكرد؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬راستە من یەكەمجار حەزم لە كارەكە بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كەمێكیش بۆم كێشە بوو‪ ،‬بەاڵم دواتر كە بینیم خەڵكەكە لە‬ ‫هۆڵی سینەما سەیری ئەم فیلمە دەكەن و پێدەكەنن‪ ،‬ئەوكات‬ ‫هەستێكی زۆرخۆشم هەبوو‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بابزانین لەگەڵ شۆفێری چۆنی‪ ،‬ئایا شۆفێرێكی‬ ‫ترسنۆك نیت؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬نەخێر‪ ،‬من نەك بۆ شۆفێری بەڵكو لە هیچ شتێك‬ ‫ترسم نییە‪ ،‬زۆرجار موسابەقەش دەكەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بۆچی بەشداریت لە پێشبركێی شاجوانی كوردستان‬ ‫نەكردووە؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬ئەوەی راستی بێت پێیان گوتم كە بەشداری بكەم‪،‬‬

‫بەاڵم لەبەر قسە و باس خۆم لە زۆر شت دوور خستۆتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هەندێك لە هونەرمەندان دەڵێن كاتی ئەوە هاتوو ماچ‬ ‫بێتە ناو درامای كوردی‪ ،‬تۆ تاچەند لەگەڵ ئەم قسەیەدایت ؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬من هەست دەكەم جارێ زۆری ماوە بۆ ئەوەی ماچ‬ ‫بێتە ناودرامای كوردی‪ ،‬چونكە خەڵك ئەوە بەكارێكی باش‬ ‫دانانێن و خەزی پێناكەن‪ ،‬بۆیە منیش حەز ناكەم ماچ بێتە‬ ‫ناو درامای كوردی‪ ،‬چونكە لە هەر شوێنێك بیت ئەبێت وەكو‬ ‫ئەو خەڵكە بژیت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬چ كارێكت كردووە لە ژیان كە لێی پەشیمانیت؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬من هیچ كارێكم نەكردووە تاوەكو لێی پەشیمانبم‪،‬‬ ‫چونكە هەركارێك بكەم تەواو بیری لێ دەكەمەوە ئەوجا‬ ‫كارەكە ئەكەم و حەز بە پەشیمانی ناكەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەگەر بتەوێ بچی بۆ شوێنێك‪ ،‬چەند سەعات‬ ‫بەخۆرازاندنەوەو جوانكردنی خۆتەوە خەریك دەبی؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬سەعاتێك‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬جوانی تاچەند گرینگە بۆ هونەرمەندی ئافرەت؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬راستە جوانی شەرتە‪ ،‬ب��ەاڵم ج��وان نواندنیش‬ ‫گرینگە بۆ ئەكتەر‪ ،‬دەبینی ئەكتەرێك زۆر جوانە ناتوانێت‬ ‫هەموو رۆڵێك بەرجەستە بكات‪ ،‬ئەوەش نییە بڵێیت ئەگەر‬ ‫زۆر جوان نەبێت ناتوانی هەموو كارێك بكات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬حەز دەكەیت لەگەڵ كام دەرهێنەر كاربكەیت؟‬ ‫ئەلینا‪ :‬زۆر حەز دەكەم لەگەڵ كاك بەهمەنی قوبادی‬ ‫كاربكەم‪.‬‬

‫شادمان مەال حەسەن‬

‫زۆرم حەز لە فیلمی رۆمانسییە تا كۆمێدی‬

‫تەقینەوەكەی هەولێر‬ ‫تەقینەوەكەی ڕۆژی ‪ 2013/9/29‬هەولێر پیالنێكی تۆكمەی‬ ‫تیرۆرستان بوو بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی هەرێمی كوردستان‬ ‫و پایتەختەكەی‪ .‬بەتایبەت لە كاتێكدا ت��ازە هەرێم لە‬ ‫پڕۆسەیەكی سیاسی گەورە تەواو بووبوو ئەویش هەڵبژاردنی‬ ‫گشتی پەرلەمانی كوردستان بوو‪ .‬ئەمەش بەبەراوورد لەگەڵ‬ ‫دۆخی ناوچەكە كەوا پڕ لەقەیران و كێشەی سیاسی و ئەمنیە‬ ‫كەچی هەرێم هەنگاو بە ئاراستەی سەقامگیری سیاسی و‬ ‫ئابوری و گەشەپێدانی پڕۆسەی دیمۆكراسی دەدات‪ .‬ئەم‬ ‫كردەوەیە گەر بەچاوێكی ئەمنی سەیر بكەین سەد لە سەد‬ ‫كردەوەیەكی تیرۆرستیە و هیچ پەیامێكی سیاسی هەڵناگرێت‬ ‫كەوا سەرنج راكێشانێك بێت بۆ هەرێم كەوا بە ئاراستەی‬ ‫ئەواندا بێتەوە‪ .‬لەوانەیە ئێمە لە هەرێمی كوردستان لەماوەی‬ ‫چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن و پڕ بوونی‬ ‫كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی كوردی بەم هۆیەوە زۆر نەپڕژاونەتە‬ ‫سەر گواستنەوەی هەوڵە گەرمەكانی دەرەوەی هەرێم بەتایبەت‬ ‫عێراق‪،‬ئەگەرنا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو دۆخی ئەمنی‬ ‫عێراق لەوپەڕیخراپیدایە‪ .‬ڕۆژان��ە چەندین ك��ردەوەی جۆری‬ ‫و زۆر كاریگەر لە عێراق ڕوودەدات و ژمارەی قوربانیانیش‬ ‫یەكجار زۆرە‪ .‬لەهەمان كات شەڕی پاكتاوی ڕەگەزی لەم واڵتە‬ ‫بەشێوەیەكی بەرباڵو پەرەی سەندوە گەیشتۆتە سەر ئەوەی‬ ‫زۆر ناوچە و شار لەیەكتر پاك بكرێتەوە واتە لە شیعە و‬ ‫سوننە‪ .‬لەهەمان كات رێكخراوی قاعیدە لە سوریا گەشەی‬ ‫كردوە و جولەی نزیكە لە سنورەكان‪ .‬لەالیەكی تر هەولێری‬ ‫پایتەخت كەوتۆتە ناوچەی زۆنی تیرۆری عێراق و سوریا‪ .‬بۆیە‬ ‫ئەوانیش ئەم دۆخەی كوردستانیان هەڵبژاردووە و توانیویانە‬ ‫بە خشكەیی بگەنە هەولێری پایتەخت‪ .‬بەبێ دوو دڵیش‬ ‫شانەی نووستویان هەیە لە پایتەخت‪ .‬ئەوەی دەمینێتەوە‬ ‫لەسەر هەرێمی كوردستان ئەوەیە دەبێ دام و دەزگاكانی‬ ‫ئاسایش و هەواڵگریەكانی هەرێم ڕیفرێشی خۆیان بكەنەوە‬ ‫ئاستی تەكنێك و جولەیان زیاتر بەرز بكەنەوە بۆ ئەوەی‬ ‫لە ئاست ڕێگری هەموو كردەوەیەكی لەم شێوەی هەولێری‬ ‫پایتەخت بن‪ .‬هەروەها پێویستە چێكی هاتن و بەسەر‬ ‫كردنەوەی ئەو هەموو خەڵكەی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری‬ ‫عێراقیش بكرێتەوە لە ڕووی ئەمنیە پێویستە‪ .‬چونكە گروپە‬ ‫تیرۆرستیەكان دەمێكە لەهەولی ئەوەن هەرێمی كوردستانیش‬ ‫بكەنەوە بەسەر جوگرافیای عێراقدا تاكو جولەیان زیاتر ببێت‬ ‫و كردەوەكانیان زیاتر بكەن‪ .‬هەروەها كورد بەگشتی لە دیدی‬ ‫ئەم ڕێكخراوە تیرۆرستیە نەتەوەیەكی ئەوەندە خوازراو نینە‬ ‫بەڵكو زیاتر بەنەخوازراوی دەزانن‪ .‬چونكە ئەوان پێیان وایە‬ ‫كورد لە ناوچەكە دەیەوێ هەرێمێكی ئاوەدان و پێشكەوتوو‬ ‫لەسەر بنەمای سیستەمێكی دیمۆكراسی بنیاد بنێن‪ .‬ئەمەش‬ ‫بەالی گروپە تیرۆرستەكان ویستێكی ڕۆژئاوایە‪ .‬لەهەمان كات‬ ‫لەسەر هەموو هێزە سیاسیەكانی هەرێم پێویستە لەمەڕ دۆخی‬ ‫ئەمنی و سەقامگیری ئاسایش هاوڕا و یەك هەڵویست بن‪.‬‬ ‫ئەم دۆسیەیە هەرگیز تێكەڵی بیر و بەرنامە و جیاوازی و‬ ‫بۆچوونی سیاسی نەكەن‪،‬چونكە ئەمن و ئاسایش هی گشتە‬ ‫بەهەموو بیروبۆچوونە جیاوازەكانەوە‪ .‬بەاڵم بۆچوونی سیاسی‬ ‫پەیوەندی بە بەشێك لە خەڵكەوە هەیە نەوەك هەمووی‪.‬‬ ‫چونكە هەركاتێ دۆخی ئەمنی هەرێم تێك بچێ باری ئەمنی‬ ‫و سیاسی و كۆمەالیەتی تێك دەچێ و لە زیانی هەموومانە و‬ ‫تەنها لە قازانجی نەیارەكانمانە‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.