Pirs 189 web

Page 1

‫نوری حەمە عەلی‪ :‬ئەگەر هەر پەنجا‬ ‫بەپەنجا بکەین لەگەڵ یەکێتی‪ ،‬ئیتر‬ ‫لەکوێدایە؟‬ ‫دیموکراتی‬ ‫ل‪2‬‬

‫‪189‬‬

‫ژیاننامەی پیاوێک ‪ ٤١‬ساڵ‬ ‫لە ژووری تاکەکەسیدا‬

‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2013/10/29‬‬

‫ل‪10‬‬

‫حزبە بچوکەکان هۆشداری دەدەنە سێ الیەنەکەی ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫حزبی شیوعی‪ :‬الیەنەکانی ئۆپۆزسیۆن‬ ‫تێڕوانی جیاوازیان لەگەڵ حزبی بەعس نییە‬ ‫هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن داوا دەک��ەن ئەو حزبانەی کە یەک کورسی پەرلەمانیان‬ ‫بەدەستهێناوە کەمتر لە ئاستی وەزارەتیان پێبدرێت‪ ،‬بە وتەی ئەوان لە ئەگەری پێکهێنانی‬ ‫حکومەتێکی بنکەفراواندا وەزارەت بەشی هەموو حزبەکان ناکات‪ ،‬لەالیەن خۆشیانەوە بەرپرسانی‬ ‫ئەو حزبانە هێرشی توند دەکەنە سەر ئەو هەڵوێستەی ئۆپۆزیسیۆن و دەڵێن «ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫هێشتا نەگەیشتۆتە دەسەاڵت‪ ،‬ئەگەر بگاتە دەسەاڵت دەبێت چی بکات»‪ .‬هەروەها بەرپرسانی‬ ‫ئەو حزبانە هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن بە دیکتاتۆر وەسفدەکەن‪ ،‬چاودێرێکی سیاسیش‬ ‫دەڵێت «ئۆپۆزیسیۆن بۆ بەرژەوەندی خۆی دەیەوێت حزبە بچووکەکان بەالوەبنێت»‪ .‬هەروەها‬ ‫پێشبینیش دەکات پێکهێنانی کابینەی هەشتەم زۆرترین کات بخایەنێت‪ ،‬چونکە ئەو دەڵێت‬ ‫«ئۆپۆزیسیۆن کێشەی لەگەڵ حزبە بچووکەکانە و دەیەوێت رۆڵیان کەمبکاتەوە»‪.‬‬

‫ل‪3‬‬

‫گواڵڵە پشدەری‪ :‬هەندێک‬ ‫ئافرەت بە هۆی هەستی‬ ‫ترس و شەرمەوە ناتوانن‬ ‫بێنە ناو کۆمەڵ‬

‫حزبە ئیسالمیەکان لە ماوەی سێ ساڵدا ‪ ٦٠‬هەزار‬ ‫دەنگیان کەمکردووە‬ ‫حزبە ئیسالمیەکان تەنها لە ماوەی سێ ساڵدا‬ ‫نزیکەی ‪ ٦٠‬ه��ەزار دەنگیان کەم ک��ردووە‪ ،‬بە‬ ‫بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمان‬ ‫تەنها بزوتنەوەی ئیسالمی ژمارەی کورسیەکانی‬ ‫کەمیکردووە و هەریەکە لە کۆمەڵ و یەکگرتوو‬ ‫ژم����ارەی کورسیەکانیان زی���ادی ک���ردووە‪،‬‬ ‫بەاڵم بە ب��ەراورد بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی‬ ‫نوێنەرانی عێراق ژمارەی دەنگی هەرسێ الیەن‬ ‫کەمیکردووە‪ ،‬بەپێی زانیارییەکانی پرسیش لە‬ ‫حزبە ئیسالمیەکان زیانێکی زۆر بەر یەکگرتووی‬ ‫ئیسالمی کەوتووە و بە تەنها نزیکەی ‪ ٣٠‬هەزار‬ ‫دەنگی کەمکردووە‪ ،‬چاودێرانی سیاسی پێیانوایە‬ ‫ئەوە سەرەتای پاشەکشەی حزبە ئیسالمیەکانە‬ ‫و پێشبینیش دەکەن لە هەڵبژاردنی داهاتوو لەو‬ ‫ژمارەیە زیاتریش دەنگەکانیان کەم بکات‪.:‬‬

‫ل‪5‬‬

‫ل‪8‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪189‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫هەموو حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن خەباتگێڕ نەبوون‪ ،‬هەندێکیان‬ ‫خەباتیان لەسەردەمی شاخ و شۆڕش بۆ دیفاعکردن لەم‬ ‫نەتەوەیە هەر نییە‬ ‫وەک دەوترێ پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان‬ ‫بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات‪ ،‬ئەوەی چاوەڕێش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا‬ ‫ببێتە باس و خواسێکی گەرمی گۆڕەپانی سیاسی لەهەرێمی کوردستان و هەموو الیەنە‬ ‫سیاسیەکان بەخۆیەوە سەرقاڵ بکات‪ ،‬پرسی پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی‬ ‫هەرێمی کوردستانە‪ ،‬وێرای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو براوەی یەکەمی‬ ‫هەڵبژاردنەکە نەیشاردۆتەوە لەوەی مەیلی لەحکومەتی بنکە فراوانی مەرجدار هەیە‪،‬‬ ‫هاوکات هیچ الیەنێکی ئۆپۆزیسیۆنیش ئەگەری بەشداری کردنیان لەکابینەی هەشتەمدا‬ ‫ڕەت نەکردۆتەوە‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬نەشمیل یاسن‪ ،‬سلێمانی‬

‫نوری حەمە عەلی‪ ،‬ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان‪:‬‬

‫ئەگەر هەر پەنجا بەپەنجا بکەین لەگەڵ یەکێتی‪ ،‬ئیتر دیموکراتی لەکوێدایە؟‬ ‫پێویستە هەر حزبێک بەپێی کورسییەکانی بەشداری لە حکوومەتدا بکات‬ ‫لەم دیمانەیەشدا «نوری حەمە عەلی»ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی‬ ‫پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی دەرچوو ئەو حیزبە بۆ پەرلەمانی‬ ‫کوردستان‪ ،‬باس لە دواین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسیەکانی ئەمڕۆی هەرێمی‬ ‫کوردستان و ئەگەرەکانی داهاتوو دەکات و لە بابەت پرسی پێکهێنانی کابینەی‬ ‫هەشتەم دەدوێت‪ .‬هەروەها سەبارەت بە پرسی بەشداری کردنەوەی یەکێتی‬ ‫نیشتیمانی کوردستانیش لەکابینەی داهاتوودا‪ ،‬ناو براو پێی وایە ئەو حیزبە‬ ‫نابێتە ئۆپۆزیسیۆن و بەشداری لەحکومەت دەکات‪ .‬هەرچی پەیوەندی بە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنیشەوە هەیە بۆ بەشداری کردن لە حکومەت‪ ،‬نوری حەمە عەلی‬ ‫جەخت دەکاتەوە دەبێت بەشدارێکی کارای حکومەت بن نەک پێیەکیان لە‬ ‫حکومەت و ئەوی دیکەیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەئێستادا ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان چۆن دەبینیت؟‬ ‫و‪ :‬ڕەوشی سیاسی لەهەرێم زۆر باش دەبینم‪ ،‬بەجۆرێک ئەگەر سەیری‬ ‫ڕابردوو و مێژووی خەباتی نەتەوەکەمان بکەین‪ ،‬جیاوازییەکی زۆری هەیە‬ ‫لەگەڵ ئێستادا‪ ،‬لەڕووی پەیوەندی نێونەوەتەیی و دیپلۆماسی و کۆمەاڵیەتی و‬ ‫سەربازی و ئازادی ڕۆژنامەگەری و بیروڕاو و ئازادی تاکەوە‪ ،‬بۆیە زۆر گەشبینم‬ ‫بەئایندەی سیاسی کوردستان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێشبینی دەکەیت ئۆپۆزسیۆن و دەسەاڵت بگەنە ڕێکەوتنێک لەسەر‬ ‫کابینەی هەشتەم؟‬ ‫و‪ :‬ئۆپۆزیسیۆن ئەگەر بۆ بەشداری کردنی جدی بێنە ناو حکومەتی هەرێمی‬ ‫کوردستانەوە‪ ،‬بێگوومان دەعوەت ئەکرێن و ئێمەش پێمانباشە لە حکومەتدا‬ ‫بەشداری بکەن‪ ،‬بەاڵم ئەگەر بۆ ئەوە دێن پێیەکان لەناو حکومەت و پێیەکیان‬ ‫لەناو ئۆپۆزسیۆن بێت‪ ،‬بێگوومان ئەوە زەحمەتە قبوڵبکرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬مەرجی ئێوە بۆ بەشداریکردنی ئۆپۆزسیۆن لەحکومەت چییە؟‬ ‫و‪ :‬مەرجمان تەنیا ئەوەیە ئەوان بۆ خزمەتکردن بێنە ناو حکومەتەوە‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی ئێمە و ئەوان هەمووان بەیەکەوە کە بەدەستهێنەری ئەم ئەزمونەین‪،‬‬ ‫دیفاعکەری ئەم ئەزموونەش بین بۆ قۆناغەکانی دیکە‪ ،‬کە ئەویش مافی‬ ‫سەربەخۆیی نەتەوەی کوردە‪ ،‬ئێمە ئەوەمان پێباشە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر بۆ شەڕە‬ ‫دەبە بێنە ناوحکومەتەوە‪ ،‬ئەوە بە مەسڵەحەتی نابینین و ئۆپۆزیسیۆن با‬ ‫بە ئۆپۆزسیۆنی خۆیان بمێننەوە‪ .‬بەاڵم ئەگەر بێن بۆ باشتر کردنی ئەو‬ ‫باشییانەی کە کردوومانە‪ ،‬ئەوە بێگوومان پێمانباشە بێنە ناو حکوومەتەوە‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬کەواتە ئێوە ب��ڕوات��ان وایەکە ئۆپۆزیسیۆنیش سەردەمانێک‬ ‫خەباتیکردبێت بۆ بەدیهاتنی ئەم ئارامی و سەربەخۆییەی ئێستای هەرێم؟‬

‫باوەڕ ناکەم یەکێتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن و‬ ‫ناشتوانێت ئۆپۆزسیۆن بێت‬

‫و‪ :‬نا‪ ،‬خۆ هەموو حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن خەباتگێڕ نەبوون لەسەردەمانی‬ ‫ش��اخ‪ ،‬هەندێکیان خەباتییان هەر نییە لەسەردەمی شاخ و ش��ۆڕش بۆ‬ ‫دیفاعکردن لەم نەتەوەیە‪ ،‬بەاڵم لەئێستادا تێکەڵبوون‪ ،‬هەم تەیاری ئیسالمی‬ ‫دروستبوو دوای ڕاپەڕین و هەم جیابوووەوەی ناو یەکێتی نیشتیمانی کە گۆڕانە‬ ‫یەکیانگرتووە و بونەتە ئۆپۆزسیۆن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تاچەند ئەو بۆچونانە ڕاستن کەگوایە پارتی حەز ناکات گۆڕان‬ ‫بەشداری حکومەت بکات‪ ،‬بەاڵم مەیلی بەالی یەکگرتووی ئیسالمیدا هەیە؟‬ ‫و‪ :‬نا‪ ،‬ئیمچە وەک پارتی خۆمان خاوەنی ‪ ٣٨‬کورسی پەڕلەمانین‪ ،‬جگە‬ ‫لەچوار کورسییەکەی الیەنەکانی (حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان‪،‬‬ ‫حزبی شیوعی‪ ،‬بزوتنەوەی ئیسالمی کوردستان‪ ،‬ئاڕاستەی سێیەم) ئەوە ‪٤٢‬‬ ‫کورسی و ‪ ١١‬کورسی تریش کە هی کلدان و ئاشوری و مەسیحی و تورکمانە‬ ‫کە پێم وابێت ئەوانیش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانن‪ ،‬ئەوە ‪٥٣‬‬ ‫کورسی‪ ،‬ئەگەر برادەرانی یەکێتیش بێن ئەویش ‪ ١٨‬کورسی دیکە‪ ،‬ئەکاتە‬ ‫‪ ٧١‬کورسی‪ ،‬بەگوێرەی یاسا بە ‪ ٥٦‬کورسی دەتوانین کابینەی نوێی حکومەت‬ ‫پێک بێنین‪ ،‬بەاڵم هەر حزبێک بیەوێت بەشدار بێت‪ ،‬نابێت وەک ئۆپۆزسیۆن‬ ‫بەشدار بێت‪ ،‬ئەبێت بەشداری جدی بکات لە حکومەتی هەرێمی کوردستان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی هاوپەیمانی نوێدەکەنەوە یا یەکێتی‬ ‫دەبێتە ئۆپوزسیۆن؟‬ ‫و‪ :‬بوونی یەکێتی بە ئۆپۆزیسیۆن یاخوود بەشداریکردنیان لە حکوومەت‪،‬‬ ‫وابەستەیە بەخۆیانەوە‪ ،‬خۆیان دەتوانن بڕیار بدەن ئۆپۆزسیۆن بن یانا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەبڕوای من باوەڕ ناکەم یەکێتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن و ناشکرێت و ناشتوانێت‬ ‫ئۆپۆزسیۆن بێت‪ ،‬بەبڕوای من ئەوان بەشداری دەکەن لە حکوومەتدا‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬وەک ئاشکرایە ژم��ارەی کورسییەکانی پارتی دوو ئەوەندەی‬ ‫کورسییەکانی یەکێتییە‪ ،‬ئایا ئەمە کاریگەری دەبێت لەدابەشکردنی دەسەاڵت‬ ‫و پۆستەکان لەنێوانتاندا؟‬ ‫و‪ :‬لەڕابردوودا چەند برادەرێکمان لە راگەیاندنەکاندا لێدوانیان دا کە گوایە‬ ‫ئێمە بەپێی کورسی لەگەڵ یەکێتی مامەڵە ناکەین‪ ،‬بەس وەک کەسێکی‬ ‫ڕەسمی تائێستا کەس بەناوی حزبەوە باسی لەوە نەکردووە‪ ،‬بەاڵم بەتەسەوری‬ ‫من ئەوە نابێت‪ ،‬ئەگەر هەر پەنجا بەپەنجا بکەین لەگەڵ یەکێتی‪ ،‬ئیتر‬

‫ئەگەر بۆ شەڕە دەبە بێنە‬ ‫ناوحکومەتەوە‪ ،‬ئەوە بە مەسڵەحەتی‬ ‫نابینین و ئۆپۆزیسیۆن با بە‬ ‫ئۆپۆزسیۆنی خۆیان بمێننەوە‬

‫دیموکراتی لەکوێدایە؟ هەرحزبێک بەپێی بوونی دەنگەکەی خۆی‪ ،‬بەپێی‬ ‫حەجم و قەوارە و کورسییەکانی خۆی پێویستە بەشداری بکات لە حکوومەت‪،‬‬ ‫بەاڵم پێویستیشە موراعاتی یەکێتی بکرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت و پەڕلەمان کێیە؟‬ ‫و‪ :‬کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆکی حکومەت بەڕێز‬ ‫نێچیرڤان بارزانییە‪ ،‬سەرۆکی پەڕلەمانیش ئەمێنێتەوە سەر ئەو تەشکیالتەی‬ ‫حکومەتی هەرێم و ئەو تەنسیقاتەی لەگەڵ ئەحزابەکانی تردا دەکرێت‪ ،‬ئەوە‬ ‫لەپەڕلەماندا قەراری لەسەر ئەدرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەڵێن دیسان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاگان دوادەخرێت‪ ،‬ئەمەش‬ ‫رێکەوتنی نێوان یەکێتی و پارتییە‪ ،‬یەکێتی ڕەزامەند بووە بەدرێژکردنەوەی‬ ‫وادەی سەرۆکایەتی هەرێم و پارتیش بەدواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی‬ ‫پارێزگاکان؟‬ ‫و‪ :‬درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی هەرێم زەرورەتێک بوو دەبوایە‬ ‫بکرایە و هیچ پەیوەندی بە ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە نییە‪ .‬کۆمیسیۆنی‬ ‫بااڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی‬ ‫دوا خستووە‪ ،‬حکومەتی هەرێم داوای کرد لە ‪٢١‬ی ‪ ١١‬هەڵبژاردن بکرێت‪،‬‬ ‫کۆمیسیۆن وەاڵمی حکومەتی دایەوە کە ئەوان ناتوانن لەو کاتەدا هەڵبژاردنی‬ ‫ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدەن‪ ،‬نەک ئێمە نەمانەوێت‪ ،‬ئەوە هیچ‬ ‫پەیوەندی بە ئێمەوە نییە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬کۆمێنتی بەڕێزتان چییە لەسەر ئەو وتانەی کە سەرۆکی پەیەدە‬ ‫بەرامبەر باشور کردوونی؟‬ ‫و‪ :‬پێموایە هەر کەس ئەدەبی سیاسی بزانێت بەئەدەبەوە ئەتوانێت‬ ‫تەعەموولی سیاسی بکات لەڕاو بۆچوونەکانی خۆیدا‪ .‬ساڵح موسلیم کۆمەڵێک‬ ‫لێدوانیدا لەکاتێکدا خۆی لە هەرێمی کوردستان ئەژی‪ ،‬هەرچەند کوردستان‬ ‫دابەشبووە بەسەر چوارپارچەدا‪ ،‬بەاڵم ئەوە ناکاتە ئەوەی ئەو بێت لێرە تەعدا‬ ‫بکاتە سەر ئێمە و زووڵممان لێبکات‪ .‬ئەو قسانەی لەمەسڵەحەتی خۆی و‬ ‫لەمەسڵەحەتی خەڵکی کوردستانیشدا نییە‪ .‬پێموایە هەرکەس ئەساسێکی‬ ‫هەبێت هەتا ئەساسی خێزانی خۆشیبێت ئەزانێت چۆن قسە بکات‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ئەساسی سیاسیشی هەبێت‪ ،‬ئەزانێت چۆن قسەی سیاسی بکات‪ ،‬بەاڵم ئەو‬ ‫برادەرە ئەبێت بڕوات تەربییەتی خۆی وەرگرێت‪ ،‬ئەو کات تەربییەتی ئێمە‬ ‫بدات‪.‬‬

‫ئەگەر بۆ ئەوە دێن پێیەکان لەناو‬ ‫حکومەت و پێیەکیان لەناو ئۆپۆزسیۆن‬ ‫بێت‪ ،‬بێگوومان ئەوە زەحمەتە قبوڵبکرێت‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪189‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫‪3‬‬

‫ئۆپۆزیسیۆن رازی نییە حزبە بچووکەکان بەشداری حکومەت بکەن‬ ‫حزبە بچوکەکان هۆشداری دەدەنە سێ الیەنەکەی ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫راپۆرت‪ :‬توانا شێخانی‬

‫هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن داوا دەکەن ئەو حزبانەی کە یەک کورسی‬ ‫پەرلەمانیان بەدەستهێناوە کەمتر لە ئاستی وەزارەتیان پێبدرێت‪ ،‬بە‬ ‫وتەی ئەوان لە ئەگەری پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراواندا وەزارەت‬ ‫بەشی هەموو حزبەکان ناکات‪ ،‬لەالیەن خۆشیانەوە بەرپرسانی ئەو‬ ‫حزبانە هێرشی توند دەکەنە سەر ئەو هەڵوێستەی ئۆپۆزیسیۆن و‬ ‫دەڵێن «ئۆپۆزیسیۆن هێشتا نەگەیشتۆتە دەسەاڵت‪ ،‬ئەگەر بگاتە‬ ‫دەسەاڵت دەبێت چی بکات»‪ .‬هەروەها بەرپرسانی ئەو حزبانە هەرسێ‬ ‫الیەنی ئۆپۆزیسیۆن بە دیکتاتۆر وەسفدەکەن‪ ،‬چاودێرێکی سیاسیش‬ ‫دەڵێت «ئۆپۆزیسیۆن بۆ بەرژەوەندی خۆی دەیەوێت حزبە بچووکەکان‬ ‫بەالوەبنێت»‪ .‬هەروەها پێشبینیش دەک��ات پێکهێنانی کابینەی‬ ‫هەشتەم زۆرترین کات بخایەنێت‪ ،‬چونکە ئەو دەڵێت «ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫کێشەی لەگەڵ حزبە بچووکەکانە و دەیەوێت رۆڵیان کەمبکاتەوە»‪.‬‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن‪ :‬ئەو حزبانەی کورسیەکیان هەیە‪ ،‬نابێت وەزارەتیان‬ ‫پێبدرێت‬ ‫هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن رایدەگەیەنن ئەو چوار حزبەی کە‬ ‫تەنها یەک کورسی پەرلەمانیان هێناوە نابێت وەزارەتیان پێبدرێت‪،‬‬ ‫بەڵکو ئەوان دەڵێن دەبێت کەمتر لە ئاستی وەزارەتیان پێبدرێت‬ ‫وەک (بەڕێوەبەری گشتی‪ ،‬بەڕێوەبەری ناحیە)‪ ،‬لەالیەن خۆشیانەوە‬ ‫هەرچوار الیەنەکە ( حزبی شیوعی‪ ،‬بزوتنەوەی ئیسالمی‪ ،‬سۆشیالست‬ ‫دیموکرات کوردستان‪ ،‬پارتی کرێکاران و رەنجبەرانی کوردستان)‬ ‫هێرش دەکەنە سەر ئۆپۆزیسیۆن و ئاماژە بەوەدەکەن ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫بەهیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نیە مەرج بۆ حزبەکان دابنێت‪ ،‬بەڵکو‬ ‫ئەوان دەڵێن حزبی براوە دەبێت مەرج بۆ بەشداریکردن لە حکومەت‬ ‫دابنێت‪.‬‬ ‫موسەنا ئەمین‪ ،‬ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسالمی‪،‬‬ ‫دووپاتی کردەوە کە ئەو حزبەی یەک کورسی هێناوە مەرج نیە لە‬ ‫حکومەتێکی بنکەفراواندا وەزارەتیان پێبدرێت‪ ،‬بەڵکو پێویستە بەپێی‬ ‫ژمارەی دەنگەکانیان پۆستی حکومیان پێبدرێت بەجۆرێک کەمتر لە‬ ‫ئاستی وەزارەت‪ .‬دوا بەدوای ئەوەش بەرپرسانی گۆڕان و کۆمەڵێش‬ ‫هەمان بۆچوونیان نواند و هاوڕابوون لەگەڵ پێشنیازی ئەندامەکەی‬ ‫سەرکردایەتی یەکگرتوو‪.‬‬ ‫حزبی شیوعی کوردستان کە لە کابینەی شەشەم و حەوتەم‬ ‫وەزارەتێکیان هەبوو‪ ،‬لە کابینەی هەشتەمیشدا چاوەڕێی وەرگرتنی‬ ‫وەزارەت دەکەن‪ ،‬لەبارەی هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن محەمەد شێخانی‪،‬‬ ‫بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی شیوعی بە پرسی راگەیاند «هیچ‬ ‫هێز و الیەنێک مافی ئەوەی نیە بڵێت ئێوە یەک کورسیتان هێناوە‬ ‫و وەزارەتتان پێ نادرێت»‪ .‬هەروەها وتیشی «بە هەرسێ الیەنی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنەوە نیو هێندەی ئێمە خەباتیان نیە»‪ .‬ناوبراو راشکاوانە‬ ‫ئ��ەوەش دەڵێت «ئۆپۆزسیۆن هێشتا نەگەیشتۆتە دەس��ەاڵت وا‬ ‫دەڵێن ئەگەر بگەنە دەسەاڵت زۆر خراپتریش دەکەن و بەهۆی چەند‬ ‫کورسیەکەوە لە قەبارەی خۆیان زیاتر قسەدەکەن و بەبێ ویژدانانە‬ ‫و دیکتاتۆرییانە مامەڵە لەگەڵ الیەنەکانی تر دەکەن‪ ،‬بە جۆرێک‬ ‫تێڕوانیان جیاوازی نیە لەگەڵ حزبی بەعس»‪.‬‬ ‫باپیر کامەال‪ ،‬سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجەرانی کوردستان‬ ‫کە لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە یەک لیست بەشداری‬ ‫هەڵبژاردنیان کرد و کورسیەکی پەرلەمانیان بەدەستهێنا‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫دەڵێت «یەکەمجارە کورسی پەرلەمانیمان هەبێت و ئەگەری هەیە‬ ‫بەشداری حکومەت بکەین‪ ،‬هاوکات خۆمان بڕیاردەدەین لە وەرگرتن و‬ ‫وەرنەگرتنی وەزارەت»‪ .‬زیاتر دەشڵێت «هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫ژمارەی کورسیەکانیان ناگاتە ئەوەی حکومەت پێکبهێنن‪ ،‬بۆیە بۆیان‬ ‫نیە بڕیاربدەن کەمتر لە ئاستی وەزارەت بدەنە الیەنەکانی تر»‪.‬‬

‫چاودێرێکی سیاسی‪:‬‬ ‫ئەو مەرج و داواکارییانە دەبنە گرفت‬ ‫لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی هەشتەم‬

‫باپیر کامەال ناشی شارێتەوە ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بۆچوونی وەهابێت‬ ‫لە کاتی پێکهێنانی حکومەت ئەوان هەڵوێستی توندیان دەبێت و‬ ‫ئەگەری هەیە بەشداری حکومەت نەکەن‪.‬‬ ‫حزبی سۆشیالست دیموکرات کوردسان‪ ،‬لە خولی سێیەم دوو کورسی‬ ‫پەرلەمانی هەبوو‪ ،‬هاوکات لە هەردوو کابینەدا وەزارەتی کارەبایان‬ ‫لە ژێر دەستدابوو‪ ،‬لەو هەڵبژاردنەش یەک کورسی پەرلەمانی هێنا‪،‬‬ ‫ئەگەرچی بەشێوەیەکی نافەرمی داوای وەزارەتێک دەکەن و بە مافی‬ ‫خۆشیانی دەزانن‪ ،‬لەبارەی هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن عەبدوڵاڵ حاجی‬ ‫محمود رایگەیاند‪ ،‬ئۆپۆزیسیۆن بۆی نیە بەشێوەیەکی تاکڕەوانە‬ ‫پۆستەکان دابەش بکات و چەند الیەنێک لە پۆستە وەزارییەکان‬ ‫بێبەش بکات‪.‬‬ ‫هەروەها بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسالمی کە لە سەرەتای‬ ‫بانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند کە لە کابینەی هەشتەمدا دەسەاڵت‬ ‫دەگرنە دەست و چەند الیەنێک بێبەش دەکەن لە دەسەاڵت‪ ،‬دوای‬ ‫ئەنجامی هەڵبژاردنیش بەشێک لە هەڵسوڕاوانی کەوتنە دژایەتی ئەو‬ ‫حزبانەی کە یەک کورسیان هێناوە و تۆمەتباریان کردن بەوەی کە‬ ‫حزبی بازرگانی و کارتۆنین و سێبەری هەردوو حزبی دەسەاڵتدارن‪،‬‬ ‫محەمەد تۆفیق‪ ،‬بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان‪ ،‬ئەگەرچی دەڵێت «با هەتا مانگی یانزە قسە لەسەر‬ ‫ئەو بابەتە نەکەین و با هەر الیەنێک بەپێی قورسایی دەنگەکانی لە‬ ‫حکومەت بەشداربێت»‪.‬‬ ‫بزوتنەوەی ئیسالمی کوردستان کە لە خولی سێیەمی پەرلەمان دوو‬ ‫کورسی بەدەستهێنا و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیان پێبدرا‪،‬‬ ‫بەاڵم لەو هەڵبژاردنە تەنها یەک کورسی بەدەستهێنا‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫بەرپرسانی ئەو بزوتنەوەیە تائێستا خۆیان یەکالیی نەکردۆتەوە لە‬ ‫بەشداریکردن و نەکردن لە حکومەت‪ ،‬بەاڵم شوان قەاڵدزەیی ئەندامی‬ ‫مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسالمی بۆ پرس وتی «ئەوکاتەی ئێمە‬ ‫لە گۆڕەپانی سیاسیدا رۆڵمان هەبوو‪ ،‬هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن لە‬ ‫هیچ شوێنێک دیارنەبوون‪ ،‬نازانم ئێستا بە چ شێوەیەک مەرج بۆ ئێمە‬ ‫دادەنێین»‪.‬‬ ‫ئەو پێشنیازەی ئۆپۆزیسیۆن خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت‪،‬‬ ‫دەکرێت بڵێین ئۆپۆزیسیۆن بۆ بەرژەوەندی خۆی دەیەوێت الیەنەکانی‬ ‫دیکە لە حکومەت بێبەش بکات‪ ،‬جگە لەوەش ئەگەر ئەو چوار حزبەی‬

‫ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سۆشیالست‪:‬‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن بۆی نیە بەشێوەیەکی‬ ‫تاکڕەوانە پۆستەکان دابەشبکات‬

‫سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجبەران‪:‬‬ ‫بەرامبەر ئۆپۆزیسیۆن هەڵوێستی توندمان‬ ‫دەبێت‬

‫بەرپرسی پەیوەندییەکانی شیوعی‪:‬‬ ‫هەرسێ الیەنی ئۆپۆزیسیۆن لە قەبارەی‬ ‫خۆیان گەورەتر قسەدەکەن‬

‫کە هەر یەکە و یەک کورسیان هێناوە لە حکومەتێکی بنکەفراواندا‬ ‫بەشداری بکەن و پۆستی وزاریان پێبدرێت ئەوا ژمارەی وەزارەتەکان‬ ‫کەم دەبێتەوە و بەشێوەیەک الیەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەیانەوێت ئەو‬ ‫وەزارەتانە بدرێتە خۆیان‪.‬‬ ‫لەوبارەیەوە عەدالەت عەبدوڵاڵ‪ ،‬چاودێری سیاسی بە پرسی راگەیاند‪،‬‬ ‫پێناچێت حزبەکان بەو پێشنیازەی ئۆپۆزیسیۆن رازیبن و چاوەڕوان‬ ‫دەکرێت گرفتێکی گەورە دروست بکات‪ .‬هەروەها وتیشی «هەر چوار‬ ‫الیەن کاردانەوەیان دەبێت‪ ،‬چونکە ئەو مەرج و داواکارییانە دەبنە‬ ‫گرفت لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی هەشتەم»‪ .‬ئەو چاودێرە سیاسیە‬ ‫راشیدەگەیەنێت کە ئەو هەڵوێستەی ئۆپۆزیسیۆن تاکڕەوانەیە و ناتوانن‬ ‫بەشێوەیەکی دیموکراسیانە رێز لە دەنگی الیەنەکانی تربگرن»‪.‬‬

‫حزبی شیوعی‪:‬‬ ‫الیەنەکانی ئۆپۆزسیۆن تێڕوانی جیاوازیان‬ ‫لەگەڵ حزبی بەعس نییە‬ ‫ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسالمی‪:‬‬ ‫ئەوکاتەی ئێمە لە گۆڕەپانی سیاسیدا‬ ‫بووین الیەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە هیچ‬ ‫شوێنێک دیارنەبوون‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪189‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫بێ رووتووش‬

‫سمکۆ محەممەد نووسەر و رۆشنبیر لەم دیمانەیەدا‬ ‫ل��ەب��ارەی دۆخ��ی سیاسی و پرۆسەی هەڵبژاردنی‬ ‫پەرلەمانی کوردستان و گەمە سیاسیەکان وەاڵمی‬ ‫چەند پرسیارێک دەدات��ەوە‪ ،‬سەرکەوتنی کۆنگرەی‬ ‫نەتەوەییش بە «مایەی خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی‬ ‫لەناوچەکەدا» هەژمار دەکات‪.‬‬ ‫دیمانە ‪ :‬تارا محەممەد‬

‫سمکۆ محەممەد نووسەر و رۆشنبیر‪:‬‬

‫کۆنگرەی نەتەوەیی بەهەموو کەموکورتیەکانیشیەوە‬ ‫رەنگە النیکەم کورسییەک لەنەتەوە یەکگرتووەکان بە‬ ‫دەست بێنێت‬ ‫پرس‪ :‬شکستهێنانی ئیخوانەکان لەمیسر تاچەند کاریگەری لەسەر حزبە‬ ‫سیاسییە کوردییەکان هەبوو؟‬ ‫سمکۆ محەممەد‪ :‬ل��ەم��اوەی راب����ردوودا ئیسالمییەکان ل��ەب��ەردەم‬ ‫تاقیکردنەوەیەکی گەورەدابوون و لەم تاقیکردنەوەیەدا شکستیان هێنا‪،‬‬ ‫واتا بە هاتنیان بۆ سەر حوکم مەرگی خۆیانیان راگەیاند‪ ،‬چونکە خۆیان‬ ‫لەسەر هێزی جەماوەری رۆژهەاڵتی ناوەڕاست کارتی فشاربوون‪ ،‬ئەوەش‬ ‫وایکرد جارێکی تر چوونەوە قاڵبی رابردووی خۆیان‪ ،‬تەنانەت لەمدواییەدا‬ ‫لەمیسر ئیخوانەکان بە یاسا هەڵوەشێندرایەوە‪ ،‬کەواتە نەیانتوانی دەوڵەت‬ ‫ببەن بەڕێوە و ببنە نمایندەی جەماوەر‪ ،‬تەنانەت نەیانتوانی لەگەڵ هێزە‬ ‫نێودەوڵەتییە سیاسییەکان یاری بکەن‪ ،‬بەتایبەت ئەو واڵتانەی کە نەخشەی‬ ‫سیاسی بەڕێوە دەبەن‪ ،‬لەالیەکی دیکەوە هێزە ئیسالمییە سیاسییەکان‬ ‫ناواقعیانە مامەڵە دەکەن‪ ،‬چووینەتە فەزایەک کە پێیانوایە مادام بوونیان‬ ‫هەیە و ئیمکانیاتی ماددیان لەبەردەستدایە بۆ گەشەدان بە تەمەنی خۆیان‬ ‫کەواتە ب��ەردەوام دەبن‪ ،‬ئەوەش هەڵە تێگەیشتنێکە لەسیاسەت‪ ،‬وەک‬ ‫چۆن لەرابردوودا چەپەکان ئەوەیان تاقیکردەوە و شکستیان هێنا‪ ،‬دوور‬ ‫نییە لەئاییندەیەکی نزیکدا نەهزەی ئیسالمی شکستبهێنێت‪ ،‬بۆ نموونە‬ ‫هاتنە سەر حوکمی رۆحانی لەئێران دوای حوکمی ئەحمەدی نەژاد و‬ ‫هێورکردنەوەی وەزعەکە و سەفەرکردنی بۆ ئەمریکا و فەزای سیاسی‬ ‫دەرەوە لەقازانجی خۆیان دەگۆڕن‪ ،‬هەموو ئەوانە دەلیلی ئەوەیە کە ئیتر‬ ‫ئیسالمی سیاسی بە هەر نرخێک بێت لەپاشەکشەدایە‪ ،‬تەنانەت لەعێراقیش‬ ‫بە هەمان شێوە لەپاشەکشەدان‪ ،‬تەنانەت تەعامولکردنیان لەگەڵ حزبی‬ ‫عەلمانیدا و قبوڵکردنیان بەوەی لەگەڵ عەلمانییەکان حکومەت پێکبهێنن‪،‬‬ ‫دەلیلی ئەوەیە کە ئەو حزبانە وەکو ئەحزابی کارتۆنی دەمێننەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەوە نیشاندەدات کە هێزی عەلمانی و جەماوەری لەپێشەوەیە‪ ،‬هەڵبەت‬ ‫ئەو شکستەی ئیخوانەکان کاریگەری لەسەر حزبە کوردستانییەکان هەیە‪،‬‬ ‫چونکە ئیخوانەکانی میسر و ئیسالمییەکانی تورکیا پشتیوانی گەورەیانن‪،‬‬ ‫لەالیەکی دیکەوە بینینی دیمەنە ناخۆشەکانی بەرەی نوسرە و گروپە‬ ‫توندڕەوەکان کە لەعێراقدان کاریگەری نەرێنی لەسەریان دروستکردووە‪،‬‬ ‫بۆیە لەگەڵ شکستهێنانی ئیخوان و تەراجوعی جمهوری ئیسالمی و حزبی‬ ‫ئەردۆگان لەتورکیا و شیعەگەرێتی عێراق‪ ،‬باشترین نموونەن کە ئەوان‬ ‫ناچارن تەنازول بکەن‪ ،‬لەوەش گرنگتر لەوانەیە چیتر ئەمریکا و بەریتانیا‬ ‫قبوڵ نەکەن و نەیانەوێ دەعمی ئەو گروپە سیاسییانە بکەن‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬لەهاوکێشە سیاسییەکانی جیهان کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ‬ ‫دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی هیچی پێدەکرێت؟‬ ‫سمکۆ محەممەد‪ :‬هەتائێستا لەئاستی نێودەوڵەتیدا وەک��و نیمچە‬ ‫نەتەوەیەک تەعامولمان لەگەڵ ک��راوە‪ ،‬لەبەرئەوەی ل��ەدوای پەیمانی‬ ‫سایکس بیکۆوە پارچە پارچە کراوین و تائێستا یەکمان نەگرتۆتەوە‪،‬‬

‫هێشتا نەبووینەتە کوردێکی یەکگرتوو‪ ،‬خاوەن یەک شوناس و یەک ئااڵ‪،‬‬ ‫بۆ ئەوەی مەرجەعێکمان هەبێت و هەموومان قەناعەتمان پێی هەبێت‪،‬‬ ‫بەدڵنیاییەوە کۆنگرەی نەتەوەیی دەتوانێ ئەو شوناسە بە کورد بدات‪،‬‬ ‫کۆنگرەی نەتەوەیی بەهەموو کەموکورتیەکانیشیەوە رەنگە النیکەم‬ ‫کورسیەک لەنەتەوە یەکگرتووەکان بە دەست بێنێت‪ ،‬بەستنی کۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی بۆ ئێمەی کورد دەبێتە مایەی خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی‬ ‫لەناوچەکەدا‪ ،‬قبوڵنەکردنی یەکتر حاڵەتێکی ئەرێنی نییە بەالمەوە‪ ،‬بەڵکو‬ ‫ئەوە شکستە گەورەکەی کوردە‪ ،‬لەئێستادا لەسەردەمی خۆکۆکردنەوەین‪،‬‬ ‫پێویستە کەڵک لەکارەساتی ئەنفال و کیمیاباران وەربگرین‪ ،‬هەرچەندە باوی‬ ‫دەوڵەتی قەومی نەماوە‪ ،‬بەاڵم هێشتان بە کەڵکی کورد دێت‪ ،‬بۆئەوەی ئەو‬ ‫خەونە بێتەدی و دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت نەک دەوڵەتی کوردی‪،‬‬ ‫پێموایە بەبێ سەرکەوتنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد هیچ بوونێکی نابێت‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬زۆرک��ەس وەک چاودێری سیاسی و کەسی بێالیەن لێدوانی‬ ‫رۆژنامەوانیان دەدا‪ ،‬کەچی لەلیستی حزبەکان بۆ پەرلەمانتاری کاندید کران‪،‬‬ ‫ئەوە چ خوێندنەوەیەکی بۆ دەکرێت؟‬ ‫سمکۆ محەممەد‪ :‬بەداخەوە ئێمە هەر چاودێری سیاسیمان نەبوو‪ ،‬بەڵکو‬ ‫خۆیان ناویان لەخۆیان نابوو چاودێر‪ ،‬بەڵکو حزبەکان ئەو کەسانەیان‬ ‫پەروەردە کرد بۆئەوەی بیانبەنە پەرلەمان‪ ،‬لەبەرئەوەی دەبێ چاودێری‬ ‫شارەزای چەمکی سیاسی بێت و جیاوازی لەنێوان یاسای سیاسی و زانستی‬ ‫سیاسی بکات‪ ،‬جیاوازی لەنێوان پەیوەندی سیاسی و جەماوەر بکات‪،‬‬ ‫جیاوازی لەنێوان بزوتنەوەی سیاسی و دۆخی سیاسی بکات‪ ،‬هەروەها‬ ‫پێویستە چاودێری سیاسی زمانی جیاواز بزانێت و بەکردەیی موماڕەسەی‬ ‫سیاسی کردبێت و لەبواری فەرهەنگی سیاسی شارەزا بێت‪ ،‬لەگەڵ هەموو‬ ‫ئەوانەشدا دەبێ چاودێرێکی راستگۆ بێت و بەرچاو روونی بدات بەخەڵک‬ ‫نەک خەڵک چەواشە بکات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەکوردستاندا دیموکراسی چۆن پراکتیزە دەکرێت؟‬ ‫سمکۆ محەممەد‪ :‬ئاشکرایە دیموکراسی لەهیچ جێگەیەکی ئەو جیهانە‬ ‫بە تەواوی پراکتیزە نەکراوە و لەبەردەم پرسیاری گەورە و قوڕس دایە‪،‬‬ ‫جا لەکوردستانێکدا کە هێشتا سیستەمێکی وای نییە‪ ،‬بەڵکو هەوڵدەدات‬ ‫بەرەو فەزایەکی کراوەتر نەک دیموکراسی هەنگاو بنێت‪ ،‬ئەو هەوڵدانەش‬ ‫کاتی زۆر و قوربانی گەورە گەورەی دەوێت‪ ،‬پێویستە حزبەکان لەعەقڵیەتی‬ ‫خۆ بەگەورە زانین و کۆنتڕۆڵکردنی شتەکان دوور بکەونەوە‪ ،‬دەکرێ‬ ‫لەهۆشیاری سیاسییەوە دەست بەم کارە بکەین‪ ،‬چونکە ئەگەر هۆشیاری‬ ‫سیاسی نەبوو جەنگی دەروونی دەست پێدەکات‪ ،‬بەبڕوای من دیموکراسی‬ ‫سیستەمە و دەبێ پیادە بکرێت و لەپەرلەمان و ئۆرگانەکانی حکومەتدا‬ ‫رەنگبداتەوە و سیستەمەکە الی هەمووان قبوڵکراو بێت‪ ،‬رەنگە هەمووشی‬ ‫خەتای خۆمان نەبێت لەکاتێکدا ئێمە هێشتا لەدۆخێکی ناجێگیرین و‬

‫*تەلەفزیۆنی ئێن ئارتی تی راپۆرتێکی پرۆفیشنااڵنەی رۆژنامەنووسی‬ ‫ئامادەکردبوو لەسەر زیندانیانی مەحکوم بە سزای لە سێدارەدان داوای‬ ‫ئەوەدەکەن حکوومەت چارەنووسیان یەکالبکاتەوە‪.‬‬ ‫(واتا ئیعدامیان بکات)‬ ‫*لە پرۆژەکەی داون تاون کە لە هەولێر دەکرێت رێکالمی ئەوەی‬ ‫بۆ دەکرێت کە ‪ ٣٥‬هەزار هەلی کاری تێدایە‪ ،‬ئەوە هیچ کەنیوەی‬ ‫کارکارەکان بیانین و زۆربەیشان پلەی وەکو ئەندازیاز و ژمێریار و‬ ‫تادوایی‪ ،‬کوردە بۆرەکەی خۆمان چی بۆ دەمێنێتەوە‪.‬‬ ‫(بەواستەی سەد دەنکە گەنم دەنکە زیوانێک ئاو بخواتەوە هەرباشە)‬ ‫*تەلەفزیۆنی روداو لە کاتی دروستکردنی راپۆرت لەسەر چاالکوانە‬ ‫سیاسیە کوردەکانی رۆژهەاڵت هێندە بەوردی لێان دەکۆڵێتەوە و‬ ‫زانیاری دەدات ژمارەی کۆاڵن و دەرگاو بەس ژمارەی مۆبایلەکەیان‬ ‫کەشف ناکات‪.‬‬ ‫(راپۆرتی ئیستیخباراتی یە)‬ ‫*گەر بتەوەێ سەردانی واڵتی ئێران بکەی گەر بیمەی تەندروستیت‬ ‫نەبێ هەرگیز رێگات نادەن بچیە خاکەکەیانەوە‪ ،‬واتا هەر کە داخلی‬ ‫خاکیان بووی تۆ لەروی تەندروستیەوە لە ئەستۆی ئەوانی‪ ،‬لێرش‬ ‫کرێکار لەناوئیش دەمرێ کەچی لە تڕی سەی دەچێ‪.‬‬ ‫(ئەزموونەکەمان ساوایە)‬ ‫*دەڵێن بەهۆی ماندوبون و قەرەباڵغی و رۆتینیاتی زۆر حاجیەکی‬ ‫ژن ئەوەندە بێزار بوو بوو دەیگوت یارەبی خوایە هەرچی موسڵمانە‬ ‫رێی نەکەوێتە حەج‪.‬‬ ‫(دوعای ساڵحان)‬ ‫*بەرپرسی فەرمانگەی رێکخراوەکانی حکوومەت دەڵێ تەنیا لە‬ ‫بواری ژینگە ‪ ٦٠‬رێکخراومان هەیە‪ ،‬جگە لە بوارەکانی دیکەی ژیان‪.‬‬ ‫(بۆیە ئەو واڵتە بۆتە زبڵخانەو سەوزای لەسەدا پێنجیش نییە)‬ ‫نەتەوەیەکین هەزار پارچەین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟‬ ‫سمکۆ محەممەد‪ :‬کەم و زۆر پەیوەندی هەیە‪ ،‬بەاڵم درەنگ یان زوو ئەو‬ ‫پەیوەندییە دەبێت بپچڕێت‪ ،‬هەرچەندە لەساڵی ‪ ١٩٩٢‬ەوە بەشێوەیەکی‬ ‫ناڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدا پچڕاوین‪ ،‬تەنیا لەرووی یاساییەوە پەیوەندیمان‬ ‫ماوە و دەکرێ دەستوور ئەوە یەکالیی بکاتەوە‪ ،‬لێرەدا کێشەکە ئەوەیە‬ ‫دەستووری عێراق لەبەردەم پرسیاردایە و دەستوورێکمان نییە بۆ کارپێکردن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە کورد بەجیابوونەوەی لەبەغدا بتوانێت ئیدارەی خۆی بکات‬ ‫و پێویستی بەیارمەتی و هاوکاری حکومەتی عێراق نەبێت؟‬ ‫سمکۆ محەممەد‪ :‬بەدڵنیاییەوە‪ ،‬چونکە کورد خاوەنی پێگەی ئابووری‬ ‫خۆیەتی و نەوت دەفرۆشێت‪ ،‬دەرکەوتووە ئەو نەوتەی لەکوردستاندا هەیە‬ ‫لەرووی یەدەکەوە زۆر لە نەوتی کەرکوک و بێجی زیاترە‪ ،‬تەنانەت لەزۆر‬ ‫جێگە هێشتا نەوت نەدۆزراوەتەوە‪ ،‬من پێموایە لەگەڵ عێراق بین ناتوانین‬ ‫خۆمان بەڕێوە ببەین چونکە بەغدا کێشەمان بۆ دروست دەکات‪.‬‬ ‫پڕۆفایل‬ ‫سمکۆ محەممەد نووسەر و رۆشنبیر زیاتر لە‪ ٢٥‬ساڵە لەبوارەکانی‬ ‫سیاسەت و رۆشنبیری گشتی کاردەکات‪ ،‬خاوەنی ‪ ٨‬کتێبە لەبوارەکانی‬ ‫ئەدەب‪ ،‬فەلسەفە‪ ،‬سیاسەت‪ ،‬خاوەنی دەیان لێکۆڵینەوەی سیاسی و‬ ‫ئەدەبیە‪ ،‬زیاتر لە ‪ ٢٠‬ساڵە کاری رۆژنامەوانی کردووە و سەرنووسەری‬ ‫چوار هەفتەنامە و رۆژنامە بووە‪.‬‬

‫تەعامولکردنیان لەگەڵ حزبی عەلمانیدا و‬ ‫قبوڵکردنیان بەوەی لەگەڵ عەلمانییەکان‬ ‫حکومەت پێکبهێنن‪ ،‬دەلیلی ئەوەیە کە ئەو‬ ‫حزبانە وەکو ئەحزابی کارتۆنی دەمێننەوە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪189‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫‪5‬‬

‫حزبە ئیسالمیەکان لە ماوەی سێ ساڵدا ‪ ٦٠‬هەزار دەنگیان کەمکردووە‬ ‫ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ‪ :‬لە هەڵبژاردنی رابردوو کاندیدی بەهێزترمان هەبوو‬ ‫بۆیە دەنگی زیاترمان هێنا‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬

‫حزبە ئیسالمیەکان تەنها لە ماوەی سێ ساڵدا نزیکەی ‪ ٦٠‬هەزار‬ ‫دەنگیان کەم کردووە‪ ،‬بە بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی‬ ‫پەرلەمان تەنها بزوتنەوەی ئیسالمی ژمارەی کورسیەکانی کەمیکردووە‬ ‫و هەریەکە لە کۆمەڵ و یەکگرتوو ژمارەی کورسیەکانیان زیادی‬ ‫کردووە‪ ،‬بەاڵم بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‬ ‫ژمارەی دەنگی هەرسێ الیەن کەمیکردووە‪ ،‬بەپێی زانیارییەکانی‬ ‫پرسیش لە حزبە ئیسالمیەکان زیانێکی زۆر بەر یەکگرتووی ئیسالمی‬ ‫کەوتووە و بە تەنها نزیکەی ‪ ٣٠‬هەزار دەنگی کەمکردووە‪ ،‬چاودێرانی‬ ‫سیاسی پێیانوایە ئەوە سەرەتای پاشەکشەی حزبە ئیسالمیەکانە‬ ‫و پێشبینیش دەکەن لە هەڵبژاردنی داهاتوو لەو ژمارەیە زیاتریش‬ ‫دەنگەکانیان کەم بکات‪.:‬‬ ‫حزبە ئیسالمیەکان لە ماوەی سێ ساڵدا ‪ ٦٠‬هەزار دەنگیان کەم‬ ‫کردووە‬ ‫هەریەکە لە یەکگرتو و کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسالمی لە ماوەی‬ ‫سێ ساڵدا واتە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە‬ ‫ساڵی ‪ ٢٠١٠‬بەڕێوەچوو تاوەکو ئەمرۆ نزیکەی ‪ ٦٠‬هەزار دەنگیان کەم کردووە»‪.‬‬ ‫کردووە‪ ،‬ئەوەش لە کاتێکدایە هەرسێ الیەن پێش دەستپێکردنی‬ ‫پڕۆسەی هەڵبژاردن ئاماژەیان بە زیادکردنی ژمارەی دەنگەکانیان هۆکارەکانی کەمکردنی دەنگەکانی حزبە ئیسالمیەکان‬ ‫دەکرد‪.‬‬ ‫بەرپرسانی هەرسێ الیەن بە جۆرێک باس لە هۆکاری کەمکردنەوەی‬ ‫خولی‬ ‫هەڵبژاردنی‬ ‫لەگەڵ‬ ‫بەراورد‬ ‫بە‬ ‫یەکگرتوو‬ ‫و‬ ‫کۆمەڵ‬ ‫ئەگەرچی‬ ‫دەنگەکانیان دەکەن و هۆکاری سەرەکی بۆ شکستی ئیخوانەکانی‬ ‫سێیەمی پەرلەمان ژمارەی دەنگ و کورسیەکانیان زیادی کردووە‪ ،‬میسر دەگەڕێننەوە و پێیانوایە حزبە عەلمانیەکانیش وایان لە خەڵکی‬ ‫بەاڵم بەهۆی ئ��ەوەی لەگەڵ چوار الیەن بەشداری هەڵبژاردنیان کوردستان گەیاند کە ئەگەر هێزە ئیسالمیەکان دەسەاڵت بگرنە‬ ‫کردو و نەتوانرا دەنگی راستەقینەیان بەدیاربکەوێت و نەزانرا چەند دەست بەهەمان شێوەی مورسی سەرکەوتوو نابن‪ ،‬تۆفیق کەریم‬ ‫هەزار دەنگیان هێناوە‪ ،‬بەاڵم هەرچی بزوتنەوەی ئیسالمیە سەڕەڕای جەختدەکاتەوە کە ئەو فشارەی لەسەر ئیسالمیەکانی میسر هەیە‬ ‫کەمکردنەوەی ژمارەی دەنگەکانی بە پێچەوانەی هەردوو حزبەکەی تر راستەوخۆ کاریکردۆتە سەر ئەوان و هۆکارێک بووە بۆ کەمکردنەوەی‬ ‫ژمارەی کورسیەکانیشی کەمی کردووە‪.‬‬ ‫ژمارەی دەنگەکانیان‪ ،‬هەروەها زیاتر وتیشی «کەمی بودجە و کێشەی‬ ‫کۆمەڵی ئیسالمی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ‪ ١٤٣‬هەزار دەنگی رێکخستنەکان هۆکارێکی تری کەمکردنەوەی ژمارەی دەنگەکانمان‬ ‫هێنا‪ ،‬بەاڵم لەو هەڵبژاردنە ‪ ٢٥‬هەزار دەنگیان کەمکردووە و بۆتە بوو‪ ،‬جگە لەوەش لە هەڵبژاردنەکانی راب��ردوو کاندیدی ناسراو و‬ ‫‪ ١١٨‬هەزار دەنگ‪ ،‬ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ تۆفیق کەریم بەهێزترمان هەبوو‪ ،‬بۆ نموونە مامۆستا عەلی باپیر بە تەنها نزیکەی‬ ‫سەڕەڕای رەتکردنەوەی ئەو ئەنجامە وتیشی «چاوەڕێی ئەنجامی ‪ ٦٠‬هەزار دەنگی بۆ لیست کۆکردەوە و جۆرێک کەس هەبوو ئەندامی‬ ‫سکااڵکان دەکەین و ئەگەری هەیە ئەو رێژەی کە بەدەستمان هێناوە ئێمە نەبوو‪ ،‬بەاڵم لەبەر مامۆستا دەنگی بە لیستەکە داوە»‪.‬‬ ‫بەرزببێتەوە‪.‬‬ ‫ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوە شوان قەاڵدزەیی‪ ،‬هۆکاری‬ ‫نزیکەی‬ ‫عێراق‬ ‫پەرلەمانی‬ ‫هەڵبژاردنی‬ ‫لە‬ ‫کە‬ ‫ئیسالمی‬ ‫بزوتنەوەی‬ ‫کەمکردنەوەی ژمارەی دەنگەکان بۆ پەرتەوازەیی خۆیان دەگەڕێنێتەوە‬ ‫‪ ٢٦‬هەزار دەنگی هێناوە‪ ،‬بەاڵم لە خولی چوارەمی پەرلەمان تەنها ‪ ٢١‬ئەو دەڵێت «ئەگەربێت و هەرسێ الیەنی ئیسالمی لە چوارچێوەی‬ ‫هەزار و هەشت سەد و سی و چوار دەنگی هێناوە‪ ،‬واتە زیاتر لە چوار لیستێکدا بەشداریمان بکردابوایە زۆر لەو رێژەیە زیاترمان دەهێنا و‬ ‫هەزار دەنگیان کەم کردووە‪ ،‬ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ژمارەی کورسیەکانیشمان زۆر زیادی دەکرد‪ ،‬چونکە شەقام چاوەڕێی‬ ‫ئیسالمی شوان قەاڵدزەیی بۆ پرس جەختی کردەوە کە بە گوێرەی ئەوەی دەکرد کە هێزە ئیسالمیەکان یەکگرتووبن لە کاتێکدا بێ‬ ‫قەبارەی راستەقینەی خۆیان بێت نزیکەی ‪ ٣٥‬هەزار دەنگیان هێناوە‪ ،‬ئەوەی کاروبەرنامەیان دیاربێت هەرسێ الیەن بە دروشمی جیاواز‬ ‫بەاڵم ئەو دەڵێت «غەدرێکی زۆرمان لێکراوە‪ ،‬بە جۆرێک دەنگێکی بەشداری هەڵبژاردنیان کرد‪ ،‬جگە لەوەش قەاڵدزەیی وتیشی «ئەگەر‬ ‫یەکجار زۆرمان ئەژمار نەکراوە‪ ،‬هەروەها ئەو ئەندامەی مەکتەبی کێشەی بودجە و رێکخستنەکانمان نەبوایە ژمارەی دەنگەکانمان‬ ‫سیاسی ئەوەشی رەتکردەوە کە ژمارەی دەنگەکانیان کەمی کردبێت‪ ،‬کەمی نەدەکرد‪ ،‬بەڵکو بە پێچەوانەوە زیادی دەکرد»‪.‬‬ ‫بەڵکو دەڵێت «ئەگەربێت و غەدرمان لێنەکرابوایە لە هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسالمیش دان بە شکستەکەی خۆیدا دەنێت و‬ ‫رابردوو دەنگی زۆر زیاترمان دەهێنا»‪.‬‬ ‫هۆکارەکەی بۆ کەمی رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران دەگەڕێنێتەوە‬ ‫شایەنی باسە بزوتنەوەی ئیسالمی تاکە حزبی ئیسالمیە کە لەو و پێیوایە ئەگەر ریژەکە بەرزتربوایە ئەوا ژمارەی دەنگەکانی ئەوانیش‬ ‫هەڵبژاردنە ژمارەی کورسیەکانی کەمی کردووە‪ ،‬چونکە لە خولی زیادی دەکرد‪ ،‬فەرهاد مەال ساڵح پێیوایە هێزی کاندیدەکان رۆڵی‬ ‫سێیەم دوو کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا‪ ،‬بەاڵم لەو هەڵبژاردنە هەیە لە زیادکردن و کەمکردنی ژمارەی دەنگەکانیان‪ ،‬چونکە ئەو‬ ‫تەنها یەک کورسی بەدەستهێناوە‪.‬‬ ‫دەڵێت «ئەگەر کاندید لەالیەن خەڵکەوە ناسراو و خۆشەویست‬ ‫نزیکەی‬ ‫عێراق‬ ‫پەرلەمانی‬ ‫هەڵبژاردنی‬ ‫یەکگرتووی ئیسالمی لە‬ ‫بوو ئەوا دەتوانێت دەنگ بۆ خۆی و لیستەکەی کۆبکاتەوە نەوەک‬ ‫‪ ٢٢٠‬هەزار دەنگی هێناوە‪ ،‬بەاڵم لە خولی چوارەمی پەرلەمان ‪ ١٩٢‬بە پێچەوانەوە بۆ دەرچوونی پێویستی بە دەنگی لیستەکەی بێت»‪.‬‬ ‫هەزار دەنگی هێناوە‪ ،‬واتە نزیکەی ‪ ٢٨‬هەزار دەنگ کەمی کردووە‪،‬‬ ‫ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو فەرهاد مەال ساڵح لەو بارەیەوە چاودێران‪ :‬ئەوە سەرەتای پاشەکشەی حزبە ئیسالمیەکانە‬ ‫دەڵێت «ئ��ەوە ئەنجامێکە دەبێت سەرکردایەتی قبوڵی بکات و هەندێک لە چاودێران و شارەزایانی ئیسالمی سیاسی رایدەگەینن کە‬ ‫بە رێکخستنەکانیدا بچێتەوە و بزانێت بۆی ئەوەندە دەنگەی کەم‬

‫ئەوە سەرەتای پاشەکشەی حزبە ئیسالمیەکان و پێشبینی دەکەن لە‬ ‫هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لەو رێژە کەمتر دەنگبهێنن‪.‬‬ ‫ف��ەرەج حوسێن ش��ارەزا لە ئیسالمی سیاسی لەبارەی هۆکاری‬ ‫شکستی حزبە ئیسالمیە بۆ پرس روونی کردەوە‪ ،‬کە ئەوان لە دوای‬ ‫بانگەشە و بەرگریکردن لە دەسەاڵتی مورسی رۆژ دوای رۆژ رێژەی‬ ‫دەنگەکانیان بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆیشت‪ ،‬چونکە هەر لەسەر ئەو‬ ‫پرسە ناکۆکی کەوتە نێوان سەرکردایەتی و حزبە ئیسالمیەکان‪،‬‬ ‫بە جۆرێک بینیمان بزوتنەوە و کۆمەڵی ئیسالمی لەسەر چۆنیەتی‬ ‫پاڵپشتی کردن بۆ مورسی کێشە کەوتە نێوانیان و دژی یەکتر‬ ‫لێدوانیان دەدا‪ ،‬جگە لەوەش ئەو شارەزا لە ئیسالمی سیاسیە ئەوەشی‬ ‫وت «حزبە ئیسالمیەکان گرفتێکیان هەیە ئەویش ناتوانن لەگەڵ‬ ‫سەردەمدا بگونجێن و لە هەڵوێستەکانیان رەچاوی بارودۆخی دەرەوە‬ ‫و ناوخۆ بکەن‪ ،‬جگە لەوەش کاری ئۆپۆزیسیۆنی زیانێکی گەورەی‬ ‫بە ئیسالمیەکاندا‪ ،‬چونکە ئەوان هیچ شارەزاییەکی ئەوتۆیان نەبوو بە‬ ‫جۆرێک رەخنەیان لە کارەکانی پێشوویان دەگرت و حکومەتێک کە‬ ‫بەخۆیان تێیدا بەشداربوون بە گەندەڵ وەسفیان دەکرد»‪.‬‬

‫ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوە‪:‬‬ ‫کەمی بودجە و کێشەی رێکخستنەکان‬ ‫وایکرد ژمارەی دەنگەکانمان کەم بکات‬ ‫ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو‪:‬‬ ‫دەبێت سەرکردایەتی قبوڵی ئەو ئەنجامە‬ ‫بکات و دان بەهەڵەی خۆیدا بنێت‬ ‫شارەزایەک لە ئیسالمی سیاسی‪:‬‬ ‫زۆری نەماوە خۆری ئیسالمیەکانی کوردستان‬ ‫ئاوابێت‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪189‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫وەزارەتی ئەوقاف بەدەر لە رێنماییەکان‪ ،‬چەندین کەسی بە پیشەی وتاربێژی دامەزراندووە‬ ‫سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسالمی کوردستان‪:‬‬ ‫وەزارەتی ئەوقاف سەرکەوتوو نەبووە و کەسی شیاوی بۆ شوێنی شیاو دانەناوە‬

‫بەدواداچوون‪ :‬پرس‬

‫وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان مۆڵەتی وتاربێژیان‬ ‫داوەت��ە چەندین کەس کە هیچ بڕوانامەیەکی خوێندنی‬ ‫ئیسالمییان نیە‪ ،‬لە کاتێکدا بەپێی مەرجی هەردوو الیەنی‬ ‫پەیوەندیدار بێت‪ ،‬دەبێ وتاربێژ دەرچووی پەیمانگا یاخود‬ ‫کۆلێژی زانستە ئیسالمییەکان بێت و بەدەر لەوەش نابێت‬ ‫مۆڵەتی وتاربێژی بدرێتە هیچ کەسێک‪ ،‬بەاڵم بەپێی ئەو‬ ‫زانیارییانەی دەست پرس کەوتوون بەشێک لە وتاربێژەکان‬ ‫خاوەنی هیچ بڕوانامەیەک نین و کراونەتە وتاربێژ‪ .‬سەرۆکی‬ ‫یەکێتی زانایانی ئیسالمیش‪ ،‬وەزارەتی ئەوقاف تۆمەتبار‬ ‫دەکات و دەڵێت «دامەزراندنی ئەو جۆرە کەسانە لەالیەن‬ ‫وەزارەت��ی ئەوقافەوە بووە نەوەک ئێمە»‪ .‬بۆیە دەشڵێت‬ ‫«وەزارەتی ئەوقاف یەکێکە لە وەزارەتە سەرنەکەوتووەکان»‪.‬‬ ‫هاوکات وتەبێژی وەزارەت��ی ئەوقافیش دەڵێت «بەهۆی‬ ‫کەمی ژمارەی وتاربێژ ئەو گرفتە دروستبووە»‪.‬‬ ‫بێ ئەوەی بڕوانامەیان هەبێت دەیانکەنە وتاربێژ‬ ‫بەپێی مەرجەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی‪،‬‬ ‫ئەو کەسەی دەوێت ببێتە وتاربێژ دەبێت دەرچووی پەیمانگا‬ ‫یاخود کۆلێژی زانستە ئیسالمیەکان بەشی وتاربێژی بێت‪،‬‬ ‫بەاڵم بەپێی زانیارییەکان بەشێکی زۆری ئەو مامۆستایانەی‬ ‫کە وتاربێژن دەرچ��ووی هیچ یەکێک لەو بەشانەنین و‬ ‫بەرپرسێکی وەزارەت��ی ئەوقافیش رایگەیاند لەبەر کەمی‬ ‫ژمارەی ئەو ئارەزوومەندانەی کە دەیانەوێت ببنە وتاربێژ‬ ‫ناچارن خەڵکی تریش بکەنە وتاربێژ کە پیشەیان وتاربێژی‬ ‫نیە‪ ،‬هاوکات ئەو کەسەی کە دەبێتە وتاربێژ دەبێت لەالیەن‬ ‫یەکێتی زانایانی ئیسالمی کوردستانەوە مۆڵەتی پێشنوێژ‬ ‫و وتاربێژی هەبێت‪ ،‬بەاڵم هەروەک سەرۆکی ئەو یەکێتیە‬

‫ئاماژەی بۆ دەکات لەبەر نەبوونی کەسی شیاو ئەو گرفتە‬ ‫دروستبووە‪.‬‬ ‫مامۆستا مەال عەبدوڵاڵ مەال سەعید‪ ،‬سەرۆکی یەکێتی‬ ‫زانایانی ئیسالمی کوردستان‪ ،‬وەزارەت��ی ئەوقاف بەوە‬ ‫تۆمەتباردەکات کە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەو بۆشاییە‬ ‫پڕبکاتەوە‪ ،‬وەکخۆی دەڵێت «ئەوان کەسانێک بە پیشەی‬ ‫وتاربێژی دادەمەزرێنن کە هیچ بڕوانامەیەکی ئیسالمیان نیە‬ ‫و شارەزاییەکەی ئەوتۆیان لەو بوارەدا نیە»‪ .‬هەروەها بۆ‬ ‫پرس زیاتر وتیشی «بە بیانووی کەمی ژمارەی فەرمانبەرانی‬ ‫وەزارەتی ئەوقاف تائێستا نەیتوانیوە ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە‬ ‫و کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دابنێت»‪ .‬سەرۆکی‬ ‫یەکێتی زانایان ئەوەشی وت « چەندینجار بە وەزارەتمان‬ ‫وتووە خولی زانستی بۆ ئەو وتاربێژانە بکەنەوە کە هیچ‬ ‫بڕوانامەیەکیان نیە‪ ،‬بەاڵم نەیانکردۆتەوە»‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پرس کەوتووە‪ ،‬بەشێک لەو‬ ‫وتاربێژانە پێشتر پیشەیان حەملەداری بووە‪ ،‬واتە خەڵکیان‬ ‫بردۆتە عومرە‪ ،‬بەاڵم ئێستا بوونەتە وتاربێژ و بە شێوەیەک‬ ‫لەسەر ئەساسی برادەرایەتی دان��راون‪ ،‬سەرۆکی یەکێتی‬ ‫زانایانی ئیسالمی سەڕەڕای پشتڕاستکردنەوەی گومانەکە‬ ‫وتیشی «زۆرجاران لەسەر ئەساسی حزبایەتیش مامۆستای‬ ‫ئاینی لە مزگەوت دادەنرێت و دەیکەنە وتاربێژ‪ ،‬بۆیە پێموایە‬ ‫وەزارەتی ئەوقاف یەکێکە لە وەزارەتە سەرنەکەوتووەکان»‪.‬‬ ‫لەبارەی مەرجی ب��وون بە وتاربێژ لەالیەن وەزارەت��ی‬ ‫ئەوقافەوە بارزان محەمەد‪ ،‬وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و‬ ‫کاروباری ئاینی‪ ،‬رایگەیاند کە دەرچووی پەیمانگا و کۆلێژە‬ ‫ئیسالمیەکان دەتوانن ببنە وتاربێژ یاخود کەسێک بەشداری‬ ‫ئەنجومەنی زانستی ئیسالمی کردبێت‪ ،‬بەدەر لەوەش هیچ‬

‫کەسێک نەکراوەتە وتاربێژ‪ ،‬هەروەها ئەوەشی وت «لەوانەیە‬ ‫پێشتر هەندێک کەس بەبێ ئەو مەرجانە کرابێتە وتاربێژ‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێستا لە ‪ %٨٠‬مامۆستایانی ئاینی بڕوانامەی ماستەریان‬ ‫هەیە‪ ،‬هەروەها ئاشکراشی کرد‪ ،‬کە وەزارەتی ناوبراو پانزە‬ ‫ه��ەزار فەرمانبەری هەیە لەوانەش نزیکەی ‪ ٥‬هەزاریان‬ ‫مامۆستای ئاینیە‪ ،‬لەو رێژەیەش هەر سێ فەرمانبەر بۆ‬ ‫مزگەوتێک دابنێیت بەشی ناکات‪ ،‬بۆیە دەبینین کەموکوڕی‬ ‫هەیە و بەشێک لە وتاربێژەکانیش شارەزاییەکی ئەوتۆیان‬ ‫نیە»‪.‬‬ ‫جگە ل��ەو کێشەیەی ک��ە ب��اس��ک��را‪ ،‬بەشێکی زۆر لە‬ ‫فەرمانبەرانی وەزارەت���ی ئەوقاف بە تایبەتی ئەوانەی‬ ‫کە دەوامیان لە نێو مزگەوتەکانە دەوام ناکەن‪ ،‬هاوکات‬ ‫فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تریش داوای گواستنەوەی‬ ‫راژەیان دەکەن بۆ وەزارەتی ئەوقاف‪ ،‬فەرمانبەری یەکێک‬ ‫لە مزگەوتەکانیش بۆ پرس دەڵێت «لە نێو مزگەوتدا‬ ‫کاتی دەوام زۆر کەمە و هەفتەی یەک رۆژە»‪ .‬هەروەها‬ ‫ئەو فەرمانبەرە لەبارەی وتاربێژەکانەوە وتی «بەشێک لە‬ ‫وتاربێژەکان شارەزاییەکی ئەوتۆیان نیە و بە دوای زانیاریدا‬ ‫ناگەڕێن هەروەک فەرمانبەرانی تر چاوەڕێی سەری مانگ‬ ‫دەکەن»‪ .‬تەئکیدیشی کردەوە کە بەشێک لە وتاربێژەکان‬ ‫لەالیەن خاوەن مزگەوتەکانەوە دانراون»‪.‬‬

‫وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف‪:‬‬ ‫لەوانەیە پێشتر ئەو کارەکرابێت‪ ،‬بەاڵم ئێستا‬ ‫لە ‪ %٨٠‬وتاربێژەکان بڕوانامەی ماستەریان هەیە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪189‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫‪7‬‬

‫بەشێک لە هونەرمەند و کەسایەتی سیاسی و بزنسمانەکان شەرم‬ ‫دەکەن باسی ژمارەی دەنگەکانیان بکەن‬ ‫ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان‪ ،‬بۆ کاندیدە هونەرمەند و کەسایەتی سیاسی و‬ ‫بزنسمانەکان موفاجەئە بوو‬ ‫راپۆرتی شیکاری‪ :‬توانا شێخانی‬

‫بەشێک لەو هونەرمەند و کەسایەتیە سیاسی و بزنسمانانەی کە خۆیان‬ ‫کاندیدکردبوو بۆ خولی چوارەمی پەرلەمان دەنگی سەیر و سەمەرەیان‬ ‫هێناوە‪ ،‬هونەرمەندێک نزیکەی ‪ ٤٠‬ساڵە لە نێو بواری هونەریدایە ‪٣٥‬‬ ‫دەنگی هێناوە و کاندیدێکی تر کە زیاتر لە پانزە ساڵە سکرتێری‬ ‫حزبەکەیەتی کەمتر لە ‪ ٣٣٠‬دەنگی هێناوە لە کاتێکدا خۆی دەڵێت‬ ‫«زیاتر لە دوو هەزار ئەنداممان هەیە»‪ ،‬هەروەها پەرلەمانتارێکی‬ ‫خولی سێیەمیش تەنها ‪ ٦٩‬دەنگی هێناوە‪ ،‬هاوکات وەزیرێکیش‬ ‫تەنها ‪ ١٩٥‬دەنگی هێناوە‪ .‬چاودێرانی سیاسی و رۆژنامەنوسان دەڵێن‬ ‫«خانەوادەکانی خۆیان متمانەیان بەو کاندیدانە نەبووە ئیتر چۆن‬ ‫خەڵکی بێالیەن متمانەیان پێدەکات»‪ .‬هەروەها راشیدەگەیەنن کە‬ ‫دەنگی بەشێک لەو کاندیدەکانە مایەی پێکەنینە و ئەنجامی هەڵبژاردن‬ ‫پێی وتن کە بۆ هیچ هەڵبژاردنێک خۆتان کاندید مەکەن‪ .‬لەو راپۆرتەی‬ ‫پرسدا ژمارەی دەنگەکانی کەسایەتیە ناسراوەکان بخوێننەوە کە بەهۆی‬ ‫کەمی ژمارەی دەنگەکانیان نەیانتوانیوە بگەنە پەرلەمان‪.‬‬ ‫لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەندین بەرپرسی حزبی و‬ ‫حکومی دیار و هونەرمەند و چاالکوانی مەدەنی کاندیدبوون و پێش‬ ‫دەستپێکردنی پڕۆسەکە هەریەکە بە جۆرێک باسی ژمارەی دەنگەکانی‬ ‫دەکرد و دڵنیابوون لە دەرچوونیان‪ ،‬بەاڵم دوای راگەیاندنی ئەنجامی‬ ‫کۆتایی و ئاشکراکردنی ژمارەی دەنگەکانیان بەشێک لەو کاندیدانە‬ ‫هەست بە شەرمەزاری دەکەن و رایدەگەیەنن کە ئامادەنین جارێکی تر‬ ‫خۆیان کاندیدبکەنەوە‪.‬‬ ‫هونەرمەند سەعدون یونس‪ ،‬کاندیدی ژمارەی سێی لیستی یەکێتی‬ ‫نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان‪ ،‬لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە‬ ‫لێدوانێکیدا تەئکیدی لە دەرچوونی خۆی کردەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو قسەیە‬ ‫تەنها خەونێک بوو‪ ،‬چونکە تەنها ‪ ٣٥‬دەنگی هێنا و ئەوەش لە کاتێکدایە‬ ‫کە ناوبراو نزیکەی ‪ ٤٠‬ساڵە لە نێو بواری هونەریدا کاردەکات‪ ،‬واتە لەو‬ ‫ماوەیەدا نەیتوانیوە بە هێندەی تەمەنی هونەری خۆی دەنگ بهێنێت‪.‬‬ ‫جەالل شاکر یەکێکیترە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و لە‬ ‫سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو تاوەکو ئەمرۆ بەردەوامە لە کاری‬ ‫هونەری و هەروەک خۆی دەڵێت «ئاگاداری هیچ نەبووم و وەک کەسێکی‬ ‫سەربەخۆ برادەرانی لیستی ئاڕاستەی سێیەم کاندیدیان کردم»‪ .‬ئەو‬ ‫هونەرمەندە تەنها نۆ دەنگی هێناوە‪ ،‬بەاڵم ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ پرس‬ ‫رەتیکردەوە کە ئەو ژمارەیە دەنگی راستەقینەی خۆی بێت‪ ،‬هەروەها‬ ‫وتیشی «هەر ئەوەندە هونەرمەندەی کە دەنگیان پێداوم لەو ژمارەیە‬ ‫زۆر زیاترە و ئەوە تەنها بۆ گاڵتەکردنە بە هونەرمەندێک کە زیاتر لە ‪٣٠‬‬ ‫ساڵە لە نێو بواری هونەریدا کاردەکات»‪.‬‬ ‫جەالل شاکر ئەوەشی وت «جارێکی تر ئامادەنیم لە لیستە بچووکەکان‬ ‫خۆم کاندید بکەم‪ ،‬چونکە ئەگەر حزبێکی گەورە پشتگیریت بکات‬ ‫دەرچوونت مسۆگەرە»‪.‬‬ ‫جگە لەو هونەرمەندانە لە نێو لیستەکان چەندین هونەرمەندی تر هەن‬ ‫کە بە هەمان شێوە ژمارەی دەنگەکانیان لە پەنجەی دەست تێپەڕناکات‪،‬‬

‫هاوکات کەسایەتیە سیاسیەکانیش بە هەمان شێوەی هونەرمەندەکان‬ ‫دەنگی سەیریان هێناوە‪ ،‬کاوە مەحمود وەزیری رۆشنبیری و الوانی‬ ‫حکومەتی هەرێم‪ ،‬کاندیدی لیستی ئازادی حزبی شیوعی و هاوکات‬ ‫ئەندامی مەکتەبی سیاسی شیوعی‪ ،‬تەنها ‪١٩٥‬دەنگی هێناوە‪ ،‬بەشێک لە‬ ‫الیەنگرانی حزبی شیوعی و چاودێرانی سیاسی هۆکارەکەی بۆ شێوازی‬ ‫کارکردنی لە حکومەتدا دەگەڕێننەوە و پێیانوایە وەزیرێکی سەرکەوتوو‬ ‫نەبووە و نەیتوانیوە پرۆژەی حزبەکەی لە وەزارەتەکەیدا جێبەجێبکات‪.‬‬ ‫جگە لە کاوە مەحمود‪ ،‬هاوکات هاژە سلێمان ئەندامی خولی سێەمی‬ ‫پەرلەمانی کوردستان و کاندیدی لیستی ئازادی تەنها ‪ ٦٩‬دەنگی بە‬ ‫دەستهێناوە کە پێشتر بەرپرسی هەرێمی قەزای سۆرانی حزبی شیوعی‬ ‫کوردستان بووە‪.‬‬ ‫غەفور مەخمووری سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان‬ ‫کە هاوکات سەرۆکی لیستی حزبەکەی بووە‪ ،‬تەنها ‪ ٣٥٣‬دەنگی هێناوە‪،‬‬ ‫پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە سکرتێر ئەوەندە دەنگە بهێنێت ئاخۆ‬ ‫دەبێت کاندیدەکانی تر چەند بهێنن؟‬ ‫قادر عەزیز سکرتێری حزبی ئایندەی کوردستان کە ماوەیەک پێش‬ ‫ئێستا بڕیاریدا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم خۆی کاندید بکات‪ ،‬لەو‬ ‫هەڵبژاردنە بەشداریکرد و تەنها هەزار و ‪ ٦٩‬دەنگی هێنا‪ ،‬ئەوەش لە‬ ‫کاتێکدایە دەیەویست رکابەرایەتی کەسێک بکات کە لە ‪ %٧٠‬خەڵکی‬ ‫کوردستان دەنگی پێداوە‪.‬‬ ‫هەروەها شاعیری دیاری شاری سلێمانی جەمال غەمبار کاندیدی لیستی‬ ‫یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو‪ ،‬بەاڵم نەیتوانی دەنگی پێویست‬ ‫بهێنێت و بگاتە پەرلەمان و زیاتر لە هەزار دەنگی بەدەستهێناوە‪.‬‬ ‫خدر رووسی سکرتێری بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان‪ ،‬کە‬ ‫لەسەر لیستی ئازادی حزبی شیوعی خۆی کاندیدکردبوو تەنها ‪٢٨٣‬‬ ‫دەنگی هێناوە‪ ،‬بە وتەی بەرپرسانی ئەو حزبە ژمارەی ئەندامان و‬ ‫الیەنگرانیان لە سەرووی دوو هەزارەوەیە‪ ،‬واتە ئەندامان و الیەنگرانی‬ ‫حزبەکەی خۆی دەنگیان پێنەداوە‪.‬‬ ‫رێکار ئەحمەد سکرتێری حزبی رزگ��اری کوردستان کە هاوکات‬ ‫سەرۆکی لیستی حزبەکەیەتی‪ ،‬ئەگەرچی ناویان لە نێو ئەو لیستەی‬ ‫کە کۆمیسیۆنی بااڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان باڵوی کردۆتەوە نییە‬ ‫و نازانرێت چەند دەنگیان هێناوە‪ ،‬بەاڵم بەپێی ئەو زانیارییانەی کە‬ ‫دەست پرس کەوتوون لیستی رزگاری تەنها ‪ ٢٥٠‬دەنگی هێناوە‪ ،‬ناوبراو‬ ‫لە لێدوانێکیدا بۆ پرس وتی «بەپێی زانیارییەکان تەنها خۆم نزیکەی ‪٩‬‬ ‫هەزار دەنگم هێناوە و کۆمیسۆن غەدری لێمکردووە»‪ .‬هەروەها وتیشی‬ ‫«سەد لە سەد گومانم لە ژم��ارەی دەنگەکانم هەیە و پێموایە ئەو‬ ‫دەنگانەی کە دەڵێن هێناوتە تەنها بۆ گاڵتەجاری و شکاندنمە و بۆ ئەو‬ ‫مەبەستە سکااڵی یاساییمان دژی کۆمیسیۆن تۆمار کردووە»‪.‬‬ ‫لێدوانی رێکار ئەحمەد لە کاتێکدایە کە پێشتر بە پرسی راگەیاندبوو کە‬ ‫دوو کورسی پەرلەمانی دەهێنین‪ ،‬هەروەها ئاشکراشیکرد کە حزبەکەی‬ ‫نزیکەی ‪ ٢‬هەزار ئەندام و الیەنگری هەیە‪ ،‬بەاڵم دەرکەوت لە راستیدا‬

‫‪ ٢٥٠‬الیەنگریان هەیە‪.‬‬ ‫زانا شێروانی کە بە سەرۆک زانا ناسراوە و لەسەر لیستی ئایندەی‬ ‫کوردستان خۆی کاندیدکردبوو‪ ،‬پێشبینی دەکرد زیاتر لە سێ هەزار‬ ‫دەنگ بهێنێت‪ ،‬بەاڵم تەنها ‪ ٧٣‬دەنگی هێنا‪.‬‬ ‫هەروەها لە نێو لیستە سەربەخۆکانیش چەندین کەسایەتی هەبوو لە‬ ‫کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن تەئکیدبوون لە دەرچوونیان‪ ،‬بەاڵم ئەنجامی‬ ‫هەڵبژاردن پێیانی وت بۆ هیچ هەڵبژاردنێک خۆتان کاندید مەکەن‪،‬‬ ‫چونکە ژمارەی دەنگەکانیان ئەوەندە سەیرە خۆشیان نایانەوێ باسی‬ ‫بکەن‪.‬‬ ‫کاروان ساڵح کە لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بووە پەرلەمانتار‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای دوو ساڵ سەربەخۆیی خۆی راگەیاند و بۆ ئەو هەڵبژاردنەش‬ ‫بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی کرد و تەنها ‪ ١٣١‬دەنگی‬ ‫هێنا‪ ،‬ناوبراو لە لێدوانێکی پێشووتریدا بۆ پرس رایگەیاند کە بەپێی‬ ‫پێشوازییەکانی خەڵک بێت نزیکەی ‪ ٥‬کورسی پەرلەمانی دەهێنین‪.‬‬ ‫عەلی کەریم‪ ،‬یاساناس و چاالکوانی مەدەنی‪ ،‬سەرۆکی لیستی‬ ‫مافەکانی خەڵکی کوردستان و لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکرای‬ ‫کرد کە ئەگەری هەیە پێنچ کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنن‪ ،‬بەاڵم هیچ‬ ‫کورسیەکیان بەدەست نەهێنا و خۆیشی‪ ٢٩٢‬دەنگی هێنا‪.‬‬ ‫دکتۆر محەمەد بازیانی سەرۆکی لیستی چاکسازی و گەشە‪ ،‬هاوکات‬ ‫پێشووتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسالمی بووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫سێ ساڵە دەستی لە کارکێشاوەتەوە و لەو هەڵبژاردنە بەشداری کرد و‬ ‫تەنها ‪ ٤٥١‬دەنگیهێنا‪ ،‬هەروەها بەهەمان شێوەی عەلی کەریم پێشبینی‬ ‫دەکرد پێنچ کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنن‪.‬‬ ‫هێرش خۆشناو‪ ،‬خاوەنی کەناڵی ئاسمانی هەولێر و بەڕێوەبەری‬ ‫کۆمپانیای ‪ ٧٧‬لەو هەڵبژاردنە بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری کرد و‬ ‫سەڕەڕای ئەوەی تەئکیدبوو لە دەرچوونی‪ ،‬هاوکات ئاماژەشی بەوەدا ئەو‬ ‫کاندیدەی لە نێو لیستەکەی دەربچێت ئۆتۆمبێلێکی جۆری (وەنەوشە)‬ ‫ی بۆ دەکڕێت‪ ،‬بەاڵم ئەوانە تەنها خەیاڵبوون‪ ،‬چونکە لیستەکەی ‪٢٠١١‬‬ ‫دەنگی هێناوە و خۆیشی ‪ ١٢٣٣‬دەنگی هێنا‪.‬‬ ‫بێژەری ناسراو جەالل پەرێشان‪ ،‬هەفتەیەک پێش پڕۆسەکە کشانەوەی‬ ‫خۆی راگەیاند‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا ‪ ٣٦‬دەنگیشی بەدەستهێناوە‪.‬‬

‫سکرتێری دوو حزب نزیکەی ‪ ٣٠٠‬دەنگیان‬ ‫هێناوە‬ ‫وەزیرێک ‪ ١٩٥‬دەنگ و پەرلەمانتارێکی خولی‬ ‫سێیەمیش ‪ ٦٩‬دەنگی هێناوە‬ ‫میوزیکژەنێک ‪ ٣٥‬ساڵە لە بواری هونەریدا‬ ‫کاردەکات‪ ،‬تەنها نۆ دەنگی هێناوە‬ ‫دەرهێنەرێک زیاتر لە ‪ ٤٠‬ساڵە لە بواری‬ ‫هونەریدا کاردەکات‪ ٣٥ ،‬دەنگی هێناوە‬ ‫بزنسمانێک کە دەیوت تەنها کرێکارەکانم‬ ‫دەنگم پێبدەن دەردەچم‪ ،‬هەزار و ‪ ٢٣٣‬دەنگی‬ ‫هێناوە‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪189‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫زۆربەی کەسە بەناوبانگەکان کە تاوانیان کردووە وەکو‬ ‫سەدامی تاوانبار و هیتلەر‪...‬هتد هەموویان لە خێزانێک‬ ‫دەرچوون کە بناغەی پەروەردەییان دورست نەبووە‬ ‫گواڵڵە پشدەری چاالکوانی مافی مرۆڤ و خاوەن خەاڵتی برۆنزی‬ ‫باشترین چاالکوانی مەدەنی لە هۆڵەندا‪ ،‬ئەندامە لە پارتی ‪ ،Sp‬هەروەها‬ ‫دەرچووی کۆلیژی پەرستارییە لەئەمستردام‪،‬دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری‬ ‫سەنتەری پەنا بۆ پشتیوانی لەتووشبووانی شێرپەنجە‪ ،‬راوێژکاری‬ ‫تەندروستی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە لەهۆڵەندا‪ ،‬لە هەڤپەیڤینێکیدا‪،‬‬ ‫تیشکدەخاتە سەر چەمکی توندوتیژی و پێگەی ئافرەتان تاوتوێ‬ ‫دەکات‪.‬‬ ‫هەڤپەیڤین‪ :‬تارا محەمەد‬

‫گواڵڵە پشدەری‪ ،‬چاالکوانی مافی مرۆڤ‪:‬‬

‫هەندێک ئافرەت بە هۆی هەستی ترس و شەرمەوە ناتوانن بێنە ناو کۆمەڵ‬ ‫و لەنێوان پیاواندا خۆیان ببیننەوە‬

‫پرس‪ :‬بۆ ئەوەی توندوتیژی بناسین‪ ،‬ئایا دەبێت لەنێو دامەزراوە‬ ‫مەدەنییەکانی وەکو پەرلەمان رێگە لەتوندوتیژی بگرین‪ ،‬یاخود پێویستە‬ ‫بۆ رێگەگرتن هۆشیاری بخەینە سیستمی پەروەردەوە؟‬ ‫پشدەری‪ :‬توندوتیژی تا ڕادەیەکی بەرجەستە دەناسین و پێی‬ ‫ئاشنایین لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا‪ .‬ئێمە دوو جۆری دەناسین‪:‬‬ ‫توندوتیژی جەستەیی (لێدان وپێدادان و کوشتن) توندوتیژی‬ ‫دەروونی(شکاندنی کەسایەتی قسەی ناشیاو و زەوتکردنی مافەکانی‬ ‫خۆڕسکی و خۆسەپاندن)‪.‬‬ ‫پێموایە گەشەپێدانی باری کۆمەاڵیەتی بەردی بناغەی نەهێشتنی‬ ‫توندوتیژییە‪ ،‬بۆ تاک و کۆمەڵگەیەکی تەندروست‪ ،‬خێزان بە بەردی‬ ‫بناغە ئەژمار دەکرێت پێویستە کاری لەسەر بکرێت ئەویش بە چاودێری‬ ‫حکومەت‪.‬‬ ‫ئەگەر بێت و تاکەکان هەر لە سەرەتای ژیانیانیانەوە پەروەردەی‬ ‫دروست و گونجاویان هەبێت ئەوە دەتوانن مرۆڤێک بن چاوەڕێی کرداری‬ ‫توندوتیژییان لی نەکرێت‪ ،‬بەڵکو بە پێچەوانەوە خودی ئەم مرۆڤە‬ ‫ڕێگر بێت لە سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیە ناشرینەی وەکو دیاردەی بتڵ‬ ‫هاویشتن لە ناو هۆڵی پیرۆزی پەرلەمانی کوردستان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هۆکاری کەمی ئافرەت لە پۆستە بااڵکان لە چیدا دەبینیتەوە؟‬ ‫پشدەری‪ :‬ئەوەی کۆمەڵگەی کوردەواری پێی ئاشنایە ئەوەیە کە ژن‬ ‫جێگەی لە ماڵەوەیە‪ ،‬ئەوە بیروپۆچوونی زۆرێک هەتا لەو پیاوانەی کە‬ ‫بەرپرسیارێتی سەروویان هەیە‪ ،‬هەتا لەنێوان پیاوانی ئایینیشدا هەر‬ ‫ئەوە چەسپێندراوە کە ژن یەکسان نییە لە گەڵ پیاو لە زۆر ڕوانگەوە‪.‬‬ ‫ئینجا متمانە بە ژن کەمتر دەبێتەوە بە گشتی و لەالیەن پیاوان بە‬ ‫تایبەت‪ ،‬ئەویش لەو کاتەی کە بەرپرسیاریەتیەکی گرنگ یاخود پلە و‬ ‫پۆستێکی لە ناو دەستەاڵتدا پێ بسپێرن‪.‬‬ ‫هۆکارێکی تریشی ئەوەیە کە ئافرەتان بە شێوەیەکی گشتی کەمتر‬ ‫ل��ەدەرەوەی ماڵەوەن و پەیوەندی کۆمەاڵیەتییان بەرفراوان نییە‬ ‫بەبەرواورد لەگەڵ پیاوان‪ ،‬یاخود ئەو ئافرەتانەی کە دەیانەوێت خۆیان‬ ‫کاندید بکەن بۆ پەرلەمان ناتوانن بە گوێرەی پێویست شانبەشانی‬ ‫پیاوان لەهەموو شوێنە گشتییەکاندا بگەڕێن و پەیامی خۆیان بگەیەنن‬ ‫و دەنگ کۆبکەنەوە‪ .‬خۆم یەکێک لەو ژنانە بووم لە چەند هەفتەی‬ ‫ڕابردوودا کە بە تەنیا خۆم بە سەرتاشخانەکانی پیاوانەی ناو شاری‬ ‫قەاڵدزێ داکرد و داوای دەنگم لێیان کرد‪ ،‬بەاڵم زۆریان بە چاوێکی‬ ‫سەرسووڕمان سەیریان دەکردم و بۆیان کردەوەیەکی زۆر نوێ بوو‪،‬‬ ‫لە الیەن هەندێکیان وەردەگیرا و لە الیەن هەندێکیان بە ئاستەنگ‬ ‫هەزم کرا‪.‬‬ ‫جگەلەوەی گفتوگۆکردنی ئافرەتێک لەگەڵ پیاوێک هەموو کاتێک‬ ‫بە شێوەیەکی ئاسایی وەرناگیرێت‪ ،‬چونکە کۆمەڵگەی کوردەواری‬ ‫ڕانەهاتووە بەمجۆرە ک��ردارە‪ .‬زۆر بەداخەوە هەندێکجاریش بێ هۆ‬

‫تۆمەتیش بەم ئافرەتە هەڵدەبەستن کە دەیەوێت شانبەشانی پیاو هەوڵ‬ ‫بۆ خۆی بدات و نیشانی بدات کە ئەوەی پیاوێک دەیکات‪ ،‬ئافرەتیش‬ ‫توانای هەیە و بگرە جاریوایە زیاتریش بکات‪.‬‬ ‫هەندێک ئافرەتیش بە هۆی هەستی ترس و شەرمەوە ناتوانن بێنە‬ ‫ناو کۆمەڵ و لەنێوان پیاواندا خۆیان ببیننەوە‪ ،‬بمانەوێت و نەمانەوێت‬ ‫ڕێژەی ئافرەتی لێهاتوو و بە توانا لەناو پۆست و پلەکانی بااڵی ناو‬ ‫حکومیدا بە بەراورد لەگەڵ پیاودا زۆر کەمترە ‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬توندوتیژی دژ بە مێینە لە رووی سایکۆلۆژییەوە چی بەسەر‬ ‫ئافرەت دەهێنێ؟‬ ‫پشدەری‪ :‬توندوتیژی جەستەیی و دەروونی هەردووکی کاریگەری‬ ‫هەیە لەسەر یەکتر‪.‬‬ ‫بۆ نموونە ئەگەر کچێک بە ئاواتەکەی خۆی و خۆشەویستەکەی‬ ‫نەگات و بەرگری لێ بکرێت ئەوە جاریوایە کار لەکار دەترازێت و الیەنی‬ ‫دەروونی ئەوەندە دەڕووخێت کە کارەسات ڕوودەدات و خۆی دەکوژێت‪.‬‬ ‫یان کاتێک کە تۆ لە منداڵییەوە بە کچەکە دەڵێی ژن دەبێ شەرم‬ ‫بکات‪ ،‬ئەو کارە مەکە تۆ زەعیفەی و ناتوانی بیکەی!‬ ‫ئەوە خۆی لەخۆیدا کاریگەری نەرێنی لەسەر دروستبوونی کەسایەتی‬ ‫ئەم کچەدا دەبێت و یان کەسێکی شەرمن و بێ متمانە بەخۆی‬ ‫دروستدەبێت یاخود کەسێک دەبێت ئیرەیی بە کوڕان دەبات‪ ،‬بەرامبەر‬ ‫بە پیاوان ڕ‌ق و کینەی لەدڵدا دروست دەبێت‪ ،‬ئەو ڕەنگدانەوەیە دیسان‬ ‫لەناو خێزانی داهاتووی ئەو ئافرەتە دووبارە دەبێتەوە و ئەویش لەوانەیە‬ ‫هەڵگری هەمان پەروەردەی سەقەت بێت و خۆشی توندوتیژی بنوێنێت‪،‬‬ ‫لەجیاتی ئ��ەوەی کە ئاشتەوانی سەقامگیر بکات‪ ،‬زۆرب��ەی کەسە‬ ‫بەناوبانگەکان کە تاوانیان کردووە وەکو سەدامی تاوانبار و هیتلەر‪...‬‬ ‫هتد هەموویان لە خێزانێک دەرچوون کە بناغەی پەروەردەییان دورست‬ ‫نەبووە و خۆشیان هەر لەمنداڵییەوە تووشی زیانی دەروونی بوون‪،‬‬ ‫بۆیە ئەوەندە ڕق ئەستوور بوون و کارەساتی قێزەوەنیان بەسەر گەلی‬ ‫خۆیان هێنا‪.‬‬ ‫پرس ‪ :‬ئ��ەرک و رۆڵ��ی حکومەت و پەرلەمان لەکەمکردنەوەی‬ ‫توندوتیژی چییە؟‬ ‫پشدەری‪ :‬پێشگیریکردن لە ڕوودان��ی ئەم کارەساتە یەکێکە لە‬ ‫ئەرکەکانی حکومەت‪ .‬ئەگەر حکومەت دوای هەر سەرپێچی یاخود‬ ‫تاوانێک توێژینەوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بکات و ئەگەر دادگە بە‬ ‫ڕێگەیەکی دادپەروەرانە تاوانبارەکان سزا بدات و حکومەت ئەزموون‬ ‫وەرگرێت لە هۆکاری ڕوودانی تاوان و ڕاپرسی بکات لە ناو کۆمەڵدا و‬ ‫کەڵک وەرگرێت لە هاوکاری هەمەالیەنەی ڕێکخراو و دامودەزگا حکومی‬ ‫و مەدەنییەکان‪ ،‬ئەوا بێگومان دەتوانێت ڕێژەی تاوان کەمتر بکاتەوە ‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬کۆسپەکانی بەردەم ئافرەتی سەرکەوتوو چین؟‬ ‫پشدەری‪ :‬بە شێوەیەکی ب��ەرف��راوان دەتوانم بڵێم ئەقڵییەتی‬

‫جۆراوجۆری سیاسی‪ ،‬کۆمەاڵیەتی‪ ،‬کولتووری‪ ،‬ئایینی و ئیداری واڵت‬ ‫کۆسپن‪ .‬بۆ نموونە ئافرەتێک کە هەڵگری جۆرێک لە فکرەی سیاسی‬ ‫خۆیەتی و هاوسەری هەڵگری جۆرێکی ترە و ئەوان ناتوانن یاخود‬ ‫ناکرێت پشتیوانی لە یەکتر بکەن‪ .‬بێ متمانەی پیاوانی ناو دەستەاڵت و‬ ‫ناو پارتەکان بە شێوەیەکی گشتی بە تواناکانی ئافرەت‪.‬‬ ‫یاخود کاریگەری کۆمەڵگە کە جاریوایە ئافرەتێک بە هۆی‬ ‫پیشەکەی بەتەنیا سەفەر دەکات‪ ،‬هەندێک لە ناو کۆمەڵگەدا بە خۆ‬ ‫تێهەڵقورتاندن هەوڵ ئەدەن نێوان ئەو ئافرەتە و خێزانی تێک بدەن‬ ‫و لەم کارە ساردی بکەنەوە‪ ،‬بە بەکارهێنانی وشەی شەرم ناکات یان‬ ‫ناشەرعییە ‪...‬هتد‪.‬‬ ‫سەربەخۆیی ئابووری‪ ،‬لەوانەیە ببێتە هۆی کۆسپ بۆ ئافرەتی‬ ‫سەرکەوتوو‪ ،‬بۆ نموونە ئافرەتێک کە پێویستە کۆرسێک ئەنجام بدات‬ ‫تا لێهاتووی باشتری هەبێت بۆ پۆستەکەی کە ئامانجیەتی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫تێچوونی ئەو کۆرسە یان خوولەی نەبێت ناتوانێت سەرکەوتوو بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا جیاوازی لەنێوان پیاوی کورد و پیاوانی رۆژئاوا هەیە‬ ‫لەرووی باوەڕبوون بەیەکسانی جەندەری؟‬ ‫پشدەری‪ :‬بەڵێ جیاوازی ئەرینی و نەرێنیشی هەیە‪ ،‬پیاوانی‬ ‫ڕۆژئاوایی ئەوەندە بە قورسی ناگرن کە ئافرەت لەگەڵ پیاودا یەکسان‬ ‫بێت و زۆریشیان دەڵێن ئافرەت لەگەڵ پیاودا یەکسانە و بە کردەوەش‬ ‫ئەوە دەسەلمێنن‪ ،‬پێموایە هەندێک ڕەنگدانەوەی نەرێنیشی هەیە وەکو‬ ‫کاتێک کە ئافرەت مووچەی خۆی هەیە و پیاوەکەش بەهەمان شێوە‪،‬‬ ‫ئەوە لەنێوانیاندا حساباتێک دەکرێت کە بە هۆی یەکسان بوونییانە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو خاڵە لەناو پیاوی ڕۆژهەاڵتیدا یاخود ئیسالمیدا بوونی نییە و‬ ‫هەرچۆنێک بێت هەر پیاو بەرپرسە لە داهات و پەیداکردنی بژێوی ژیان‪،‬‬ ‫لەنێوان زۆربەی ژنان و پیاوانی ڕۆژهەاڵتیدا لەپەروەردە و بەخێوکردنی‬ ‫مندااڵندا جیاوازییەکی وەها نییە و چۆن ژن ئەرکیەتی منداڵەکەی پاک‬ ‫بکاتەوە‪ ،‬بە هەمان شێوەش پیاوەکەی‪ ،‬تەنانەت ئەو ڕێژەیەی کە بۆ‬ ‫ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستاندا دیاری کراوە لەو واڵتانەدا بوونی‬ ‫نییە و هەردوو ڕەگەز بە یەکسان ئەژمار کراون‪.‬‬ ‫لە ناو حکومەتی واڵتانی ئەوروپیدا ژن��ان ئ��ازادن تاکو بگەنە‬ ‫پۆستەکانی بااڵ وهەتا ژنان دادوەرن و هەر لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوشدا‬ ‫ئەوە بۆ سێیەم جارە کە ئەنجێال مێرکل دەبێتە سەرۆکی ئاڵمانیا وەکو‬ ‫ئافرەتێکی سەرکەوتوو‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬رەوشی ئافرەتانی کورد لە ئاسۆی داهاتوودا چۆن دەبینی؟‬ ‫پشدەری‪ :‬بە دڵنیایی بەبەراوورد لەگەڵ ڕابردوودا پێگەی ئافرەتان‬ ‫یەکجار زیاترە لە سەرجەم مەیدانەکانی ناو کۆمەڵگەدا و لە ناو‬ ‫حکومەتیشدا‪ .‬پێموایە بەرەو ئاسۆیەکی باشتر دەڕوات‪ ،‬چونکە بەرە‬ ‫بەرە ئاستی هۆشیاری زیاتر دەبێت بەاڵم کاتمان پێویستە و ناتوانم‬ ‫بڵێم تا چ ڕادەیەک دەبێت‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫عادل موراد‪،‬‬ ‫پڕ لە‬ ‫نامورادی‬ ‫ئومێد خۆشناو‬

‫ماوەیەکە بە هەناسەساردی و نامورادی‪ ،‬عادل موراد‬ ‫بە ئاوازێک دەخوێنێ کەدەمێکە زۆریتر هاتن و خۆیان‬ ‫تاقی ک��ردەوە دەست بەتاڵ مانەوە‪ ،‬هەڵبەت ئ��ەوەی لە‬ ‫دەربڕینەکانی عادل موراد بڕوانێ دەگەڕێتەوە زەمەنێک کە‬ ‫بەکۆتا هاتووە‪.‬‬ ‫ئ��ەو دێ گەرەکیەتی هەرچی حیساب بۆ نەکردنی‬ ‫سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی یەکێتی‬ ‫هەیە بەرانبەری‪ ،‬دەرحەقیان نەوەستێ و لێ بێدەنگ بێت‪،‬‬ ‫بەاڵم بە پەالماردانی پارتی خۆی مەشغول بکات!‬ ‫زمانی ئەو زمانێکە لە خزمەتی قۆناغەکە و باری یەکێتی‬ ‫و ئەمڕۆی واڵت نییە‪ ،‬بەاڵم لە بری چارەسەری کێشەکانی‬ ‫خۆیان مەبەستیەتی کێشەی تریش بخوڵقێنێ کە تەنهاو‬ ‫تەنها کوردستان تێدا زەرەرمەندە و کەسانی بازرگان بە‬ ‫کاروانی کوردستان تێدا سوودمەند دەبن‪.‬‬ ‫ئەو ئەگەر لەو هەموو نامورادییەی کە تێیکەوتووە و‬ ‫دەیەوێ تروسکاییەک بە دژایەتیکردنی پارتی بۆ خۆی چێ‬ ‫بکات‪ ،‬ئەوە نەیدیت و خەونێکی بەدی نەهاتووە‪.‬‬ ‫هەڵبەت هەموو پارتییەکان لە ئاستی جیاواز و لە ئۆرگانی‬ ‫جیاواز بە قیادە و قاعیدە لەو بارەی یەکێتی تێدایە دڵگرانن‬ ‫و خوازیاری ئەوە نەبوون کە بەسەر هاوپەیمانەکەیدا هات‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو جۆرە لێداون و گۆتنانەی کاک ناموراد و هەناسە‬ ‫سارد‪ ،‬دەبێتە هۆکاری ئەوەی لە بەرانبەری بێدەنگ نەبین‬ ‫و پێی بڵێین جارێ تۆ خۆت بۆ یەکێتی ساغ بکەوە کە لە‬ ‫پڕۆسەی هەڵبژاردن چەندە لە خزمەتی بوویت یان چەندە‬ ‫زەرەرت پێگەیان؟ ئینجا وەرە دەستی چەورت بە خەڵکی‬ ‫تر بسڕە!‬ ‫هەرچەندە باشیش دەزانین ئەو بایە لە چ ئەشکەوتێک‬ ‫دێت‪ ،‬وەلێ با و بارانی زۆرمان دیت و هەر لە هەڵکشان‬ ‫بەرەو لوتکە ماینەوە‪ ،‬بۆیە وا باشە بۆ هاتنەدی مورادەکان‬ ‫نا مورادانە نەدوێت و لە ماڵی شوشەوە بەرد لە تەالری‬ ‫پۆاڵینی پارتی نەگریت‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪189‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫‪9‬‬

‫یەکێتی‪ ،‬دۆڕاوی براوە‬ ‫فه‌ره‌یدون بێوار‬

‫له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دروس��ت بووه‌‪،‬‬ ‫خۆی به‌ركابه‌ری پارتی زانیوه‌و له‌ هه‌ندێك قۆناغیشدا‬ ‫خۆی به‌ حزبی یه‌كه‌می باشووریی كوردستان وێنا كردووه‌‪.‬‬ ‫واته‌ براگه‌وره‌یی پارتی و برابچوكی خۆی قبوڵ نه‌كردووه‌‪،‬‬ ‫هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ‪1992‬‬ ‫قبوڵ نه‌كراوه‌و په‌نجا به‌ په‌نجا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی‬ ‫كورسییه‌كان دابه‌شكران‪ .‬به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژی‬ ‫روونه‌دا‪ ،‬كه‌چی هه‌ر رووی دا‪.‬‬ ‫دوای زیاتر له‌ ‪ 35‬ساڵ ملمالنێی نێوان یه‌كێتی و پارتی‬ ‫و دوای ‪ 20‬ساڵ له‌ حكومڕانی ئه‌م واڵته‌ و دوای چه‌ندین‬ ‫ساڵ له‌ دوو حكومه‌تی و چی و چ��ی‪ ....‬له‌هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ئه‌مجاره‌دا‪ ،‬یه‌كێتی له‌ حزبی یه‌كه‌م و ركابه‌ری یه‌كه‌م‬ ‫به‌رامبه‌ر به‌ پارتی‪ ،‬له‌رووی ژماره‌ی كورسیی په‌رله‌مانییه‌وه‌‬ ‫بووه‌ حزبی سێیه‌م و ژماره‌ی كورسییه‌كانی كه‌متر له‌نیوه‌ی‬ ‫كورسییه‌كانی پارتییه‌‪.‬‬ ‫به‌اڵم‪:‬‬ ‫ئه‌مجاره‌یان وه‌ك ساڵی ‪ 1992‬كورسییه‌كان په‌نجا به‌ په‌نجا‬ ‫دابه‌ش نه‌كران‪ ،‬ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تنه‌كرانه‌وه‌‪،‬‬ ‫ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ و براكوژی له‌ئارادا نییه‌‪،‬‬ ‫دیسانه‌وه‌ كوردستان به‌سه‌ر زۆنی كه‌سك و زه‌رد‪ ،‬حكومه‌تی‬ ‫زه‌رد و كه‌سك دابه‌ش ناكرێنه‌وه‌‪....‬‬ ‫ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر جیا‬ ‫ده‌كاته‌وه‌و جیاوازی پێده‌به‌خشێ‪ ،‬به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی‬ ‫سیاسی یه‌كێتی و راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح و‬ ‫ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‪ ،‬به‌رپرسی‬ ‫مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیی سلێمانییه‌‪ ،‬كه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت نه‌یتوانیوه‌‬ ‫وه‌ك پێویست خزمه‌تی شاره‌كه‌ی بكات‪ ،‬چونكه‌ یه‌كێتی له‌‬ ‫زۆنی كه‌سكدا هێزی دووه‌م بوو‪ ،‬بۆیه‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌به‌خشێته‌‬ ‫هه‌ڤاڵێكی تر‌‪ .‬هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان‪ ،‬یه‌كه‌م‬ ‫حزب له‌ كوردستان‪ ،‬یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ كه‌ دان‬ ‫به‌ شكستی خۆی دا بنێت و بڵێت‪ :‬رێز له‌ ئیراده‌ی خه‌ڵك‬ ‫ده‌گرین و ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ین‪ .‬ئه‌مه‌ش به‌دیوه‌كه‌ی‬ ‫تردا داننانه‌ به‌پارتی‌ وه‌ك‌ حزبی یه‌كه‌می كوردستان و‬ ‫قبوڵ كردنێتی به‌ براگه‌وره‪ ‌.‬وه‌ك دكتۆریش ده‌ڵێ‪ :‬دیاره‬ ‫جه‌ماوه‌ریی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌ی‬ ‫یه‌كێتییان قبوڵ نییه‌‪ ،‬بۆیه‌ ده‌نگیان پێنه‌داوه‌‪ .‬ئه‌م رستانه‌‬ ‫له‌رووی ئاكار و به‌های سیاسییه‌وه‌ جێی ستایش و تێڕوانین‬ ‫و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه و نموونه‌ی جوانی دیموكراسی‬

‫و یه‌كتر قبوڵ كردن و داننانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ و سه‌رنه‌كه‌وتن ل ‌ه‬ ‫پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی دا‌‪( .‬به‌ده‌ر له‌ رووداوه‌كه‌ی كارگه‌ی‬ ‫جل و به‌رگی ئاماده‌كراو «ئه‌لبیسه‌كه‌ له‌سلێمانی»)‪.‬‬ ‫یه‌كێتی له‌رووی ژماره‌ی كورسیی و رێژه‌ی ده‌نگده‌ره‌وه‌‬ ‫كه‌می كردووه‌و خۆیشی دانی پێداناوه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه‌‬ ‫بۆ هه‌ڵه‌ ستراتیژییه‌كانی خودی یه‌كێتی له‌رووی كارنامه‌‬ ‫و هه‌ڵوێستی سیاسییه‌وه‌‪ ،‬ده‌نا وه‌كخۆیان ده‌ڵێن ژماره‌ی‬ ‫ئه‌ندامه‌كانی زێتره‌ له‌و ده‌نگانه‌ی كه‌هێناویانه‌‪ ،‬من ئه‌مه‌‬ ‫به‌خاڵێكی ئیجابی ده‌بینم و وشیارییه‌كی سیاسی باشه‌ كه‌‬ ‫خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای كارنامه‌ و هه‌ڵوێستی‬ ‫باشتر و نیشتمانیانه‌ ده‌نگ بدات به‌ الیه‌نێكی تر كه‌ پێیوایه‌‬ ‫خزمه‌ت ده‌كات و حزبی شیاوتره‌و ده‌نگ به‌حزبه‌كه‌ی خۆی‬ ‫نه‌داو سزای سیاسی بدات‪.‬‬ ‫وێرای ئه‌وانه‌ش‪ ،‬به‌اڵم به‌بڕوای من هێشتا هه‌ر یه‌كێتی‬ ‫هێزی دووه‌می كوردستانه‌‪ ،‬چونكه‌ حزبی یه‌كه‌م و دووه‌م‬ ‫و ‪....‬ه�ه‌ر به‌ژماره‌ی كورسی ناپێورێن‪ ،‬پێوه‌ری ژماره‌ی‬ ‫كورسیی زێتر بۆ برد‌نه‌وه‌ی حكومه‌ته‌‪ ،‬به‌اڵم له‌پێوه‌ره‌كانی‬ ‫تردا هێشتا یه‌كێتی هه‌ر هێزی دووه‌مه‌‪ ،‬به‌تایبه‌تی له‌رووی‬ ‫پێگه‌ی سیاسی و پێگه‌ی ئابووریی و پێگه‌ی حكومڕانی‬ ‫و پێگه‌ی سه‌ربازی و پێگه‌ی دیپلۆماسی و ئاماده‌گی له‌‬ ‫گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و هه‌رێمایه‌تی دا و رۆڵ‬ ‫و كاریگه‌ری له‌ په‌یوه‌ندیییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و رێكه‌وتننامه‌‬ ‫سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و الیه‌نه‌كانی تر و‪...‬‬ ‫وێ��رای ئه‌وانه‌ش‪ ،‬یه‌كێتی حزبێكی دام��ه‌زراوه‌و خاوه‌نی‬ ‫ده‌یان موئه‌سه‌سات و ده‌زگا و كادیر و پسپۆر و بنكه‌ی‬ ‫جه‌ماوه‌ریی و كه‌ناڵی میدیایی و دام و ده‌زگای خزمه‌تگوزاری‬ ‫و سه‌رچاوه‌كانی دارایی و ئابورییه‌‪ ،‬كه‌توانای هه‌ڵسانه‌وه‌‬ ‫به‌ یه‌كێتی ده‌به‌خشنه‌وه‌و به‌هێزی كاریگه‌ریی گۆڕه‌پانی‬ ‫سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی ده‌هێڵنه‌وه‌‪.‬‬ ‫ره‌نگه‌ دان پێدانه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و قبوڵ‬ ‫كردنی ئه‌نجامه‌كان و له‌ئه‌ستۆ گرتنی شكسته‌كه‌شیان‪ ،‬هه‌ر‬ ‫له‌و روانگه‌یه‌وه‌بێ‪ ،‬كه‌هێشتا هه‌ر خۆیان به‌ هێزی دووه‌م‬ ‫ده‌زانن له‌بواره‌كانی تردا‪ .‬دكتۆر شێركۆ عه‌بدواڵ وته‌نی‪:‬‬ ‫ئه‌وان له‌ هه‌ڵبژاردندا دۆڕاون‪ ،‬خۆ دۆڕاندنیان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌‪.‬‬ ‫راسته‌ گۆڕان له‌رووی ژماره‌ی كورسییه‌وه‌ هێزی دووه‌می‬ ‫كوردستانه‌‪ ،‬به‌اڵم له‌ جومگه‌ ئه‌ساسییه‌كانی حكومڕانی‬ ‫كوردستان هێشتا یه‌كێتی ب��راوه‌ی دووه‌م���ه‌و هاوبه‌شی‬ ‫پارتییه‌‌‪ .‬رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتیش‬ ‫له‌سه‌ر بنه‌مای ژم��اره‌ی كورسیی نییه‌ و نه‌بووه‌‪ ،‬به‌ڵكو‬ ‫له‌سه‌ر كاریگه‌ری و پێگه‌ و رۆڵی مه‌عنه‌وی و پراكتیكییه‪،‬‬ ‫هه‌تا جومگه‌كانی (هێزیی دارایی و هێزیی سه‌ربازی و هێزیی‬ ‫دیپلۆماسی و سیاسی) له‌ده‌ست یه‌كێتی دابێت ‪ ،‬ئه‌وا پارتی‬ ‫به‌ شوێن به‌دیلدا ناگه‌ڕێ‪ ،‬ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بانه‌داته‌وه‌‪ .‬ئه‌وسا‬ ‫پارتیش وه‌اڵمێكی تری ده‌بێ‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪189‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫پیاوێک کە ‪ ٤١‬ساڵ تەمەنی لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر برد‬ ‫و‪ :‬روئیا ئیبراهیمی‬

‫تارامک کلوی‬ ‫دادوەرێک لە دادگای ویالیەتی لوئیزیانای ئەمریکا‪ ،‬حوکمی‬ ‫هەرمان واالسی هەڵوەشاندەوەو ئازادی کرد‪،‬پیاوێک کە بە‬ ‫تاوانی کوشتن‪ ،‬ماوەی ‪ ٤١‬ساڵ لە ژووری تاکەکەسی زیندانی‬ ‫کرابوو‪.‬‬ ‫بەاڵم‪ ،‬کەسێک چۆن دەتوانێ ‪ ٤١‬ساڵ لە تەنیایی و ژووری‬ ‫تاکەکەسی هەڵ کات ؟‬ ‫هەرمان واالس بە خوێندنەوەی کتێبی (بزوتنەوەی توڵەی‬ ‫پڵنگە ڕەشەکان) و رووب��ەرووب��وون��ەوەی لەگەڵ سیستمی‬ ‫دادوەری‪ ،‬توانی بەرگەی زیندانی تاکەکەسی بگرێت ‪ .‬هەرمان‬ ‫واالس لەدوای ئەوە کە ناسناوی «محەمەد عەلی‪ ،‬سیستمی‬ ‫داداگی تاوانەکانی» پێدرا‪ ،‬لە بەندیخانە ئازاد کرا‪ .‬دادوەرێکی‬ ‫دادگا حوکمی هەرمان واالسی بە تاوانی کوشتن لە ساڵی‬ ‫‪ ١٩٧٤‬هەڵوەشاندەوەو و بڕیاری ئازاد کردن یدا‪.‬‬ ‫واالس ک��ە ب��ەه��ۆی نەخۆشی شێرپەنجەی ج��گ��ەرەوە‬ ‫دەناڵێنێت‪ ،‬هەواڵی ئازادی خۆی لە نەخۆشخانەی بەندیخانەی‬ ‫(سنت گابریل)ەوە ژنەفت‪ ،‬بەاڵم شکی لێ هەبوو‪ .‬کارین‬ ‫ڤیلیامز‪ ،‬یەکێک لە بریکارەکانی واالس دەڵێت‪ ،‬کاتێک بە‬ ‫ئەوم وت «هەرمان تۆ ئێستا ئیتر پیاوێکی ئازادی»‪ .‬ئەو‬ ‫سەیرێکی دەوروبەری خۆی لە ژوورەکە کرد و وتی «نە ئازاد‬ ‫نیم ‪ ،‬دەزانم لە کوێم « ‪ .‬هەرمان واالس ئەو رۆژە کە لە‬ ‫نەخۆشخانە خەوێنرابوو‪ ،‬توانی ئارام بگرێت‪ .‬ئەوە خاسییەتێک‬ ‫بوو کە لەدوای دەیان ساڵ ژیان لە بەندیخانە‪ ،‬فێر ببوو کە‬ ‫خۆڕاگر بێت ‪.‬‬ ‫هەرمان واالس و کەسێکی دیکە بەناوی ئاڵبێرت وود‬ ‫فاکس بە تاوانی کوشتنی برێنت میلەر‪،‬پاسەوانی بەندیخانەو‪،‬‬ ‫دزی کردنی چەکدارانە لە بەندیخانەی ئاکا ئانگوالی ویالیەتی‬ ‫لوئیزیانا‪ ،‬لە ئاوریلی سالێ ‪ ١٩٧٤‬سزای زیندانی کردنی بەسەر‬ ‫دادرا‪.‬‬ ‫واالس و وود فاکس سەرەتا لە بەندیخانەی ئانگوال و‬ ‫دوایی لە بەندیخانەی سنت گابریل لە ژوورەکانی تاکەکەسی‬

‫ئ��ەژی��ان‪ .‬ئەلکسی دو توک‬ ‫وی���ل ‪ ،‬ن���وس���ەری کتێبی‬ ‫«دیموکراسی لە ئەمریکا»‬ ‫دەڵێت «س��زای بەندکردنی‬ ‫تاکەکەسی‪ ،‬ئەوەندە قورس‬ ‫و بێرەحمانەیە‪ ،‬کە زیندانی‬ ‫کراوەکە خۆی دەخواتەوە‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم ئەمجۆرە سزایە لە‬ ‫سیستمی دادوەری ئەمریکادا‬ ‫هێشتا هەر هەیە‪ .‬سیناتۆر‬ ‫ریچارد داربین لە مانگی ژوئین‬ ‫ساڵی ‪ ٢٠١٢‬لە کۆبوونەوەیەک‬ ‫لەسەر تواتوێکردنی سزاکانی‬ ‫بەند ک��ردن��ی هەتاهەتایی‪،‬‬ ‫وتی‪ :‬کە لە ئەمریکا زیاتر لە‬ ‫‪ ٨١‬هەزار کەس لە ژوورەکانی‬ ‫تاکەکەسی بەندیخاندان‪.‬‬ ‫هەندێک لە بەندکراوەکان‬ ‫بەهۆی شەڕ و ئ��اژاوەوە‪ ،‬یان‬ ‫ب��ەه��ۆی ت��اوان��ی ت���رەوە یان‬ ‫بەهۆی کوشتنی پاسەوانەکانی‬ ‫بەندیخانەوە‪ ،‬خراونەتە ژووری‬ ‫تاکە کەسییەوە ‪ .‬هەندێکی‬ ‫دی��ک��ەی��ان ل���ەب���ەر ئ���ەوەی‬ ‫ئەندامی گروپی تاوانباری‬ ‫ناو بەندیخانە بوون یان جێی‬ ‫مەترسی بوون بۆ کەسانێکی‬ ‫دیکە‪ ،‬لە ژووری تاکەکەسی دا‬ ‫چاودێری وردیان دەکرێت‪.‬‬ ‫لە کۆبونەوەیەک لەسەر تاوتوێکردنی سزاکانی بەندکردنی‬ ‫تاکەکەسی کە لە ساڵی ‪ ٢٠١٢‬سازکرا‪ ،‬پرۆفیسۆر (کرگ هانی)‬ ‫مامۆستای زانکۆی کالیفۆرنیا وتی‪ :‬هەندێک لەو بەندکراوانەی‬ ‫ژووری تاکەکەسی ‪ ٢٣‬کاتژمێر بەردەوام لە ژووری تاکەکەسی‬ ‫کات بەسەر دەبن‪.‬‬ ‫پرۆفیسۆر کرگ هانی ئەوەشی گ��وت «بەندکراوەکان‬ ‫هەندێک کات هەیە دەیان ساڵ بێ ئەوەی لەگەڵ کەسانی‬ ‫دیکە پێوەندی خۆشەویستی و هاورێتیان هەبێت‪ ،‬لە ژووری‬ ‫تاکەکەسی دا دەژی��ن‪ ،‬ئەو هەست کردنەی خاڵی بوون و‬ ‫بێ هیوایەی کە لە لە ئاسەواری ژوورەکانی تاکەکەسییەوە‬ ‫تووشی بەندکراوەکان دەبێت‪ ،‬بەقواڵیی دەچنە ناوخۆیان و‬ ‫لەناوخۆیاندا دەپووکێنەوە»‪.‬‬ ‫هەندێک لە بەندکراوەکانی ژووری تاکەکەسی خۆیان دەکوژن‪،‬‬ ‫هەندێکی دیکەشیان ئازار بە جەستەی خۆیان دەگەیەنن‪.‬‬ ‫پرۆفیسۆر هانی دەڵێت «لە نیومێکزیکۆ بەندکراوێک بە دەزوو‬ ‫دەمی خۆی دوری بۆوە»‪.‬‬ ‫هاوینی ساڵی راب����ردوو‪ )٣٠( ،‬س��ی ه���ەزار ک��ەس لە‬ ‫ب��ەن��دک��راوەک��ان��ی کالیفۆرنیا ب��ەه��ۆی ن��ارەزای��ی زیندانی‬ ‫تاکەکەسییەوە مانیان لە خواردن گردت‪ .‬دەزگای دادەری‬ ‫ویالیەتی‪ ،‬بەڵێنی دا پیچداچوونەوە بەو مەسەلەدا بکات و‬ ‫مانگرتنەکە کۆتایی هات‪.‬‬ ‫سااڵنی رابردووش‪ ،‬هاوبەندکراوەکانی بەندیخانەی ئانگۆال‬ ‫بەهۆی شێوازی هەڵسۆکەوت کردن لەگەڵ واالس و باقی‬ ‫بەندکراوەکان لە ژوورەک��ان��ی تاکەکەسی‪ ،‬ت��ووڕە ب��وون و‬ ‫نارەزاییان دەربڕی‪.‬‬ ‫ڤیلبێرت ریدۆ کە لەو سەردەمەدا لە بەندیخانەی ئانگۆال‬ ‫بەندکرابوو‪ ،‬دەڵێت «ئێمە ئاگامان لەو شوێنە بوو کە واالس‬ ‫و ئەوانی دیکە لەوێ بەندکرابوون و بە توندی چاودێری‬ ‫دەرکران‪ ،‬بەاڵم ئاگامان لەوە نەبووە کە ماوەی چەند لە ژورە‬ ‫تاکەکەسییەکاندا بوون»‪.‬‬

‫ڤیلبێرت ری���دۆ س��ەرن��وس��ەری «ئ��ان��گ��ۆالی��ت»ب��وو کە‬ ‫باڵوگراویەکی بەندکراوەکان بوو‪ ،‬تۆژینەوەیەکی لەسەر واالس‬ ‫و ئەوانی دیکە کە لە ژووری تاکەکەسی ئەژین ئەنجامی دا‬ ‫و پێیزانی کە واالس ماوەی ‪ ١٥‬ساڵ لە ژووری تاکەکەسی‬ ‫دابووە‪ .‬ڕۆژنامەی ئانگۆالیت لەسەر ئەو و ئەوانی دیکە لە‬ ‫بەندکراوەکانی ژووری تاکەکەسی بابەتێکی باڵوکردەوە‪.‬‬ ‫بە وتەی ریدۆ‪ ،‬تا ئەو کاتە واالس و بەندکراوەکانی دیکەی‬ ‫ژووری تاکەکەسی «بۆ تەواوی جیهان نەناسرابون «‪ .‬واالس‬ ‫بە جورج کەندال ‪ ،‬یەکێک لە بریکارەکانی خۆی لەبارەی ژووری‬ ‫تاکەکەسیییەوە وتبووی «ئەوە بیڕەحمانەترین ستەمێک بووە‬ ‫کە مرۆڤێک ئەتوانێت لەسەر مرۆڤێکی دیکە ئەنجامی بدات «‪.‬‬ ‫وود فاکس ‪ ،‬هاوڕێی واالس کە هێشتا لە ژووری تاکەکەسی‬ ‫ژیان بەسەر ئەبات‪ ،‬یارمەتی ئەوی دا تا لەگەڵ تەنیایی خۆی‬ ‫دا بەربەرەکانێ بکات‪ .‬وود فاکس بە ئەوی وتبوو «دروشمی‬ ‫ئێمە بهێنەوە بیرت ‪ :‬هەموو کات دوور لە یەکتر وەلێ هیچ‬ ‫کات بێ یەکتر «‪.‬‬ ‫واالس لە ژوورێکی تاکەکەسی کەمتر لە سێ بە دوو مەتری‪،‬‬ ‫بە قورسایی کە لە ڕۆژنامە کۆنەکان دروستی کردبوو‪ ،‬وەرزشی‬ ‫دەکرد ‪ .‬ئەو بۆ فلیمێک بە ناوی «خانووی هەرمان» ماکێتی‬ ‫خانووی خەیاڵەکانی خۆی دروست کرد کە ئاواتی بوو ڕۆژێک‬ ‫بتوانێت تێیدا بژێت‪.‬‬ ‫هەر بابەتێک کە پارتی یوزپڵنگە ڕەشەکان‪( ،‬گروپیێکی‬ ‫شۆڕشگێڕی دەیەی ‪ )١٩٦٠‬باڵوی دەکردەوە ‪ ،‬هەروەها هەر‬ ‫بابەتێکی دیکە کە بەدەستی دەگەییشت‪ ،‬دەیخوێندەوە بۆ‬ ‫ئەوەی ئاگای لە هەموو ڕووداوەکانی ڕۆژ بێت‪.‬‬ ‫جۆرج کەندال یەکێک لە بریکارەکانی ئەو‪ ،‬دەڵێت‪ :‬کاتێک‬ ‫لە سەر ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست پرسیارم لە واالس دەکرد’ ئەو‬ ‫دەیگوت «باشە‪ ،‬ئەتەوێت لە سەر کام واڵت قسە بکەین «‪.‬‬ ‫واالس نامەی زۆری پێدەگەیشت کە وەاڵم��ی هەمووانی‬ ‫دەدای��ەوە‪ ،‬هەروەها بۆ دادگاکەی خۆیشی تەالشی دەکرد‪.‬‬ ‫کارین ڤیلیامز یەکێکی دیکە لە بریکارەکانی ئەو دەڵێت «ئەم‬ ‫پیاوە‪ ،‬محەمەد عەلی‪ ،‬دەزگ��ای داداگ��ای تاوانە‪ .‬هیچ کات‬ ‫دەست لە هەوڵ و تەقەال هەڵ ناگرێت»‪.‬‬ ‫لەسەر بنەمای زۆرێ��ک لەلێکوڵینەوەکان‪ ،‬شایەدحاڵ و‬ ‫بەڵگەکانی کە لەسەر ئەوو بەندکراوەکانی تر خرانەروو‪ ،‬الواز‬ ‫بوون‪ .‬بۆ نەموونە لە شوێنی کوشتنی میلەر شوێن پەنجەی‬ ‫ئەوان بە جێنەمابوو‪ .‬تەنانەت تینی وەرت‪ ،‬ژنەکەی میلەر‪،‬‬ ‫ئەویش وەتوویەتی‪ :‬دڵنیا نییە لە تاوانبار بوونی ئەوان‪،‬‬ ‫هیواشی خواستووە کە یاسا لەبەرامبەر ئەوان دادپەروەرانە‬ ‫جێبەجێ بکرێ‪.‬‬ ‫خاتوو تینی وەرت‪ ،‬لە ساڵی ‪ ٢٠٠٨‬لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ‬ ‫کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ‪ NBC‬ئەمریکا دەڵێت «ئەگەر ئەوان‬ ‫تاوانەکەیان نەکردووە‪ ،‬ئەبێ ئازاد بکرێن «‪.‬‬ ‫لە هەفتەکانی دوایی دا‪ ،‬واالس زۆر زۆر بێهێز و الواز بووە‪.‬‬ ‫کاتێک کەنداڵ سەردانی دەک��ات‪ ،‬لەسەر مێزەکەی واالس‬ ‫ژمارەیەکی زۆری نامەی بینی کە بەسەر یەکدا رژابوون‪ .‬واالس‬ ‫باسی نامەکان دەکات و دەڵێت ئەبێ وەاڵمی هەموو نامەکان‬ ‫بداتەوە و لەوبارەوەش زۆر ناڕەحت بوو‪.‬‬ ‫کە واالس لە ناو ئامبواڵنسەکەدا بوو‪ ،‬کارین ڤیلیامز تا‬ ‫کۆتایی حەوشەی بەندیخانەکە لەگەڵی رۆیشت‪ ،‬کاتێک کە‬ ‫دابەزی‪ ،‬پێی گوت کە هەر هەمان شەو دووبارە دەچێتەوە بۆ‬ ‫دیدەنی‪ .‬واالس بە کارینی گوت «من لێرە بەرە دەرەوە»‪.‬‬ ‫واالس یان بەردە ژووری چاودێری ورد لە نەخۆشخانەیەک‬ ‫لە نیواورلیان‪ .‬کاتێک کە گەیشتە نەخۆشخانەکە ئیدی بە‬ ‫زەحمەت دەیتوانی قسە بکات‪ .‬کارین ڤیلیامز دەڵێت کە هەر‬ ‫وشەیەکی ئەو زۆر بەبایەخ بوو‪ .‬واالس بە ئەوی وت «من‬ ‫ئازادم «‪ .‬سێ چوار جار دوپاتی کردەوە «من ئازادم «‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪BBC :‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪189‬‬

‫‪2013/10/29‬‬

‫‪11‬‬

‫شێرپەنجەی مەمک چیە و هۆکار و نیشانەکانی چین؟‬ ‫لەجیهاندا لە هەر سێ خولەک کەسێک مەترسی توشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە‬ ‫و لە ماوەی پانزە خولەکیشدا کەسێک بەو نەخۆشییە گیان لەدەست دەدات‬ ‫ئا‪ :‬پرس‬

‫بەپێی داتا نا فەرمییەکان زیاتر لە ‪ ٨‬هەزار‬ ‫کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی‬ ‫شێرپەنجە بوونە‪ ،‬بە هەموو جۆرەکانییەوە‪،‬‬ ‫رێژەیەکی زۆریش لەو ژمارەیە بەر نەخۆشی‬ ‫شێرپەنجەی مەمک دەکەوێ‪ .‬ئەم نەخۆشییە‬ ‫بە رێژەیەکی رەها بەر ئافرەتان دەکەوێت‬ ‫و پیاوانیش ب��ە کەمی ت��ووش��ی نەخۆشی‬ ‫شێرپەنجەی مەمک دەب��ن‪ .‬شارەزایانی ئەو‬ ‫بوارە و بەرپرسانی تەندروستی ئاماژە بەوە‬ ‫دەک��ەن کە رۆژ بە رۆژ رێ��ژەک��ەی لەبەرز‬ ‫بوونەوەدایە‪ ،‬بە جۆرێک کە بەشێکی زۆر لە‬ ‫توشبوانی شێرپەنجەی مەمک لە ناو ئافرەتان‬ ‫ناچار بوونەوە کە مەمکیان ببڕنەوە‪.‬‬ ‫شێرپەنجەی مەمک چییە؟‬ ‫لەو ب��ارەوە‪ ،‬دکتۆری پسپۆر لە نەخۆشی‬ ‫شێرپەنجە ک����ارزان م����ارف‪ ،‬پێناسەی‬ ‫نەخۆشییەکەی ک��رد و گوتی «نەخۆشی‬ ‫شێرپەنجەی مەمک (‪)breast cancer‬‬ ‫بریتیە لەزیاد بوونی بێشوماری خانەکان‬ ‫و گ��ەورە بوونی قەبارەیان‪ ،،‬کە بەیەکێک‬ ‫لەمەترسیدارترین ج��ۆرەک��ان��ی شێرپەنجە‬ ‫دادەنرێت»‪ .‬راشیگەیاند «بەپێی توێژینەوەکان‬ ‫دەرکەوتووە کە ئافرەتان بەڕێژەیەکی زیاتر‬ ‫لەپیاوان تووشی دەبن‪ ،‬بەشێوەیەک بەڕێژەی‬ ‫(‪ )%٢٥_%٢٠‬نەخۆشی شێرپەنجە لەئافرەتاندا‬ ‫شێرپەنجەی مەمکە‪ ،‬ب����ەراورد بەپیاوان‬ ‫کەڕێژەکەی بە ‪ %١‬دەخەمڵێنرێت»‪.‬‬ ‫ئاشکراشی دەکات کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی‬ ‫ڕێ��ک��خ��راوی جیهانی (‪)who‬ت��وش��ب��وون‬ ‫بەنەخۆشی شێرپەنجە بەشێوەیەکی بەرچاو‬ ‫لەجیهاندا ڕووی لەزیاد بوون ک��ردووە‪ .‬هەر‬ ‫بەگوێرەی ئامارێکی هەمان ڕێکخراو بەملیۆنان‬ ‫هاواڵتی لەجیهاندا دووچاری ئەم نەخۆشییە‬ ‫بوون‪.‬‬ ‫هۆکارەکانی شێرپەنجەی مەمک‬ ‫سەبارەت بەهۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە‪،‬‬ ‫دکتۆر کارزان مارف دەڵێت «هۆکارەکان بۆ چەند الیەنێک‬ ‫دەگ��ەڕێ��ت��ەوە‪ ،‬لەوانە زوو دەستکردن بە س��وڕی مانگانە‬ ‫لەئافرەتاندا‪ ،‬کە لە ئافرەتی ئاساییدا لەتەمەنی ‪ ١٢‬ساڵی بۆ‬ ‫‪ ١٦‬ساڵی دەستپێدەکات‪ ،‬هەروەها درەنگ وەستانی سوڕی‬ ‫مانگانە دوای تەمەنی ‪ ٥٥‬ساڵی‪ ،‬کەخۆی بەشێوەیەکی ئاسایی‬ ‫لەتەمەنی ‪ ٥٥_٤٥‬ساڵی ڕودەدات»‪.‬‬ ‫ئەو لەسەر باسکردنی هۆکارەکان بەردەوام دەبێت و دەڵێت‬ ‫«قەڵەوی بەشێوەیەکی نائاسایی و زیادبوونی لەڕادەبەدەری‬ ‫کێش کاریگەری لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە هەیە‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەنێوان ( ‪ )٥٠_٤٥‬ساڵیدایە‪،‬‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫تووشبون بەو نەخۆشییە»‪.‬‬ ‫س����ەرەرای ئ��ەو ه��ۆک��اران��ە‪ ،‬دک��ت��ۆر ئ��ام��اژەی‬ ‫بەوەشدا کە‬ ‫هۆکاری بۆماوەیی بەڕێژەی لە ‪ %٥‬بۆ ‪%١٠‬‬ ‫ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات‪.‬‬ ‫هەروەها ئەو کەسانەشی کە لەسەردەمی لەمنداڵیدا‬ ‫نەخۆشییەکەیان هەبووە و چارەسەریان بۆکراوە‪،‬‬ ‫ئەگەری توشبوونی زیاتریان هەیە‪ ،‬بۆیە پێویستە‬ ‫بەپێی بەرنامەکانی پزیشک سەردانی تەواوی‬ ‫هەبێت و گوێبیستی ڕێنماییەکان بێ»‪.‬‬ ‫ئەو زێتر هۆکارەکانی تۆشبونە بەو نەخۆشییە‬ ‫رووندەکاتەوەو دەڵێت «نەبوونی منداڵ یاخود‬ ‫بوونی یەکەم مناڵ لەدوای تەمەنی ‪ ٣٠‬ساڵی‪،‬‬ ‫هەروەها شیرپێنەدانی مناڵ کە لەالیەن بەشێکی‬ ‫زۆری دایکانەوە بەدی ئەکرێت‪ ،‬هۆکارێکی ترە‬ ‫بۆ ئەگەری تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجە»‪.‬‬ ‫نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک‬ ‫س��ەب��ارەت ب��ە نیشانەکانی و دەرکەوتنی‬ ‫نەخۆشییەکە لە مرۆڤدا و چۆنییەتی ناسینەوەی‪،‬‬ ‫دکتۆر کارزان مارف‪ ،‬وەهای گوت «هەستکردن‬ ‫بە هەبوونی گرێ لەبنباڵ‪ ،‬یاخود گرێ لە مەمک‬ ‫دا‪ ،‬ب��ەاڵم ش��ەرت نییە بوونی هەموو گرێیەک‬ ‫ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجە‪ ،‬ڕەنگە هۆکارەکەی‬ ‫بوونی چەوری زیاد بێت لەو ناوچەیەدا‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت تا پشکنینی‬ ‫بۆ بکرێت بۆ دڵنیابوون‪».‬‬ ‫گوتیشی «گۆڕانی قەبارەو شێوەی مەمک و‬ ‫هەستکردن بە ئاوسان لە مەمک داو هەبوونی‬ ‫دەردراو لەگۆی مەمک‪ ،‬وەک خوێن یاخود کێم‪،‬‬ ‫هەروەها سور بوونەوەی گۆی مەمک و هەستکردن‬ ‫بە ئازار و ئاواژوو بوونەوەی مەمک»‪.‬‬ ‫بۆیە پزیشکان بەشێوەیەکی بەرچاو هەمیشە داواکارییان لەو‬ ‫نەخۆشانەی کەسەردانیان ئەکەن‪ ،‬ئەوەیە کەئاگاداری کێشیان‬ ‫بن»‪.‬‬ ‫لەهەرێمی کوردستان هەموو جۆرەکانی گۆشت‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫گۆشتی سوور زۆر بە کاردێت‪ ،‬دکتۆر ئەمە بەهۆکار دەزانێت و‬ ‫داوا دەکات هاواڵتیان گۆشتی سور بە کار نەهێنن‪ ،‬وەکو ئەو‬ ‫روونیدەکاتەوە‪ ،‬خواردن بەیەکێکیتر لەهۆکارەکان دادەنرێت‪،‬‬ ‫بەتایبەتی ئ��ەو خۆراکانەی کە بەڕێژەیەکی زۆر پرۆتین‬ ‫و چەوریان تێدایە‪ ،‬بۆیە واپێویستە ئەو خواردنانە لەژەمە‬ ‫خۆراکییەکاندا کەم بکرێنەوە‪.‬‬ ‫هەروەها هۆشداری دەدات کە خواردنەوە مادە کحولییەکان‬ ‫و کێشانی جگەرە و نێرگەلە‪ ،‬هۆکارێکی تر تووشبوونە بە‬ ‫نەخۆشی شێر پەنجە‪.‬‬ ‫ئەوەشی گوت «کە مخەوی بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە‬ ‫لە شەوڕۆژێکدا کەمتر لە ‪ ٦‬کاتژمێر دەخەون‪ ،‬ئەگەرێکە بۆ‬ ‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f.bewar@gmail.com‬‬

‫چۆن بتوانین خۆمان لەو نەخۆشییە بپارێزین‬ ‫دکتۆر ک��ارزان ئافرەتان ئامۆژگاری دەکات کە پێویستە‬ ‫مانگانە دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانە پشکنینی خۆیی‬ ‫ئەنجام ب��دەن‪ ،‬یان لەکاتی دەرکەوتنی هەر شتێکی نامۆ‬ ‫سەردانی پزیشک بکەن‪ .‬بەبڕوای ئەو‪ ،‬وا پێویستە ‪٣‬ساڵ‬ ‫جارێک سەردانی پزیشک بکرێت‪ .‬هەروەها دڵێت «لەتەمەنی‬ ‫‪ ٤٠‬ساڵیشەوە پێویستە سااڵنە سەردانی پزیشک بکرێت»‪.‬‬ ‫لەکۆتایی قسەکانیدا‪ ،‬دکتۆر کارزان مارف ئاشکراشی دەکات‬ ‫کە لەجیهاندا لە هەر سێ خولەک کەسێک مەترسی توشبوونی‬ ‫بە نەخۆشیی شێرپەنجە هەیە و لە ماوەی پانزە خولەکیشدا‬ ‫کەسێک بەو نەخۆشییە گیان لەدەستدەدات‪.‬‬ ‫لەجیهاندا سااڵنە مانگی ئۆکتۆبەر بەمانگی هۆشیارکردنەوەی‬ ‫خەڵکی دادەنرێت بۆ خۆپاراستن لەهۆکارەکانی تووشبوون بە‬ ‫نەخۆشیی شێرپەنجە‪،‬‬ ‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫ناز محەمەد‪ ،‬شاعر‪:‬‬

‫دیمانە‪ :‬ئەحمەد تاریق‬

‫پرس‪ :‬چۆن پێناسەیەکی خۆتمان بۆئەکەیت ؟‬ ‫ناز محەمەد‪ :‬من ناز محەمەد‪ ،‬ماوەی ‪ ١٤‬ساڵە لە واڵتی‬ ‫هۆلەندا نیشتەجێم لەشاری الهای‪ ،‬کچێکم هەیە بەنێوی‬ ‫(مەستی)‪ ،‬وەک بواری خوێندن لە هۆڵەندا لە بواری داتی‬ ‫کۆمپیوتەر خوێندوومە‪ ،‬لە ب��واری ستایل و جوانکاری و‬ ‫ئارایشت خوێندومە‪ .‬بەرنامەی داهاتوو بۆ خوێندن لە بواری‬ ‫ئاسایشی مرۆڤایەتیدا لە ئارادایە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬کەسەرەتا دەستت بە نووسین ک��ردووە‪ ،‬دەڵێن‬ ‫براکەت چەندین هۆنراوەی لێ سووتاندیت و سوتاندوویەتی‪،‬‬ ‫ئەمە تاچەند راستە؟‬ ‫ناز محەمەد‪ :‬بەڵێ ئەوە راستە‪ ،‬من وەک تێکەڵ بوونم لە‬ ‫دنیای نوسین دا بە تایبەتی شعر‪ ،‬تەمەنم ‪ ١٤‬ساڵ بووە کە‬ ‫چەندەها بەرهەمی هۆنراوەم نوسیوە‪ ،‬بەاڵم بە هۆی دەسەاڵتی‬ ‫پیاوساالرییەوە لە رێگەی برایەکمەوە هەموو هۆنراوەکانی‬ ‫سوتاندم‪ ،‬بۆیە بۆ ماوەی چەند ساڵێک دوورکەوتمەوە لە‬ ‫دونیای خوێندنەوەو نوسین‪ .‬بەاڵم لەم سااڵنەی ئاخیردا بە‬ ‫هۆی نیگەرانی زۆرم لە ژیاندا تێکەڵی بوومەوە بە دنیای شعر‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تۆ تاچەند لەگەڵ ئەو قسەیەدایت کە دەڵێن ئەوەی‬ ‫شاعیربێت ناخی زۆر وێرانە؟‬ ‫ناز محەمەد‪ :‬بەڵێ‪ ،‬من وەک شاعیرێک خۆم بە شاعیر‬ ‫نازانم‪ ،‬بەاڵم باوەڕم بەو قسە هەیە‪ ،‬کە ئەوەی شاعیربێت‬ ‫ناخی وێرانە‪ ،‬بەاڵم بە هۆی دەربڕینی ئەو هەستە کە لە رووی‬ ‫شعرەوە دەری دەبڕیت دەتوانم بڵێم شعر وەک مەرهەمێکی‬ ‫نەخۆشی وایە بۆ سارێژ بوونی ئازارەکانی شاعیرێک‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچ جار لە کاتی نوسینی شیعردا نەگریاویت؟‬ ‫نازمحەمەد‪ :‬بەڵێ‪ ،‬زۆر جار لەکاتی شعر نوسیندا دەگریم‪،‬‬ ‫خۆم مرۆڤێکی زۆر عاتفیم‪ ،‬کاتێک هەستەکانم لە دەربڕینی‬ ‫شعردا خۆیان نمایش دەکەن‪ ،‬دەتوانم بڵێم وەک کارەکتەرێک‬ ‫خۆم لە شعرەکەدا دەبینم و بەوەش جارێکی تر دەچمەوە بەر‬ ‫فرمێسکەکانی دڵم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچ شیعرێکت نوسیوە تایبەت بێت بەو کەسەی کە‬ ‫خۆشت ئەوێت؟‬ ‫نازمحەمەد‪ :‬بەڵێ‪ ،‬زۆرب��ەی شیعرەکانم تایبەتن بەو‬ ‫کەسەی کە وەک الیەنی رەگەزی نێرینە خۆشم ویست‪،‬‬ ‫ئەو کەسێکی تایبەت بوو لەژیانم‪ ،‬بۆیە هۆنراوەی تایبەتم‬ ‫بۆی نوسیوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەو شیعرانەی کە ئەینوسیت زیاتر باس لە چی‬ ‫ئەکات؟‬ ‫نازمحەمەد‪ :‬ئ��ەو شیعرانەی کە دەینوسم باس‬ ‫لە عەشقی نیشتمان و رەگەزی نێرینە و مافەکانی‬ ‫ئافرەتانی کورد ئەکات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تۆ وەکو شاعیرێک پێت باشە کوڕ و کچ بە‬ ‫خۆشەویستی ژیانی هاوسەری پێک بێنێت‪ ،‬یاخود‬ ‫بەرێکەوت ؟‬ ‫ناز محەمەد‪ :‬من وەک بۆچونی خۆم پێم وایە‬ ‫هەموو مرۆڤێک باشترە کە بە خۆشەویستی ژیانی‬ ‫هاوسەرگیری پێک بێنێت باشترە‪ ،‬ئەو ‪ ٢‬شەخسە‬

‫لە خۆشەویستی پەشیمان نیم‬

‫باشتر لەیەک دەگەن‪ ،‬ئەتوانن لەو مەسافەی کە پێی دەگوترێت‬ ‫خۆشەویستی بۆ چوونەکانی یەک بە دوونیای یەکتر هاوتا‬ ‫بکەن‪ ،‬هەندێک جاریش بەرێکەوت بووە‪ ،‬بەاڵم سەرکەوتنی‬ ‫ژیانی هاوسەرگیری بە رێکەوت زۆر کەمتر دەبینم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا ناز زۆر حەز بەسەفەرکردن ئەکات؟‬ ‫ناز محەمەد‪ :‬بەڵێ‪ ،‬من زۆرم حەز لە سەفەرە‪ ،‬هۆکارەکەی‬ ‫یەکەم ح��ەزم بە تێکەڵ بوونی هاورێکانم هەیە‪ ،‬چونکە‬ ‫زۆربەیان لێم دوورن‪ ،‬پاشان بۆ سیناریۆ جیاوازەکانی ژیان‬ ‫لەسەفەردا زیاتر پێشبینیان لێ دەکرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بۆچی شاعیری ئافرەت ناتوانن لە شیعرەکانیان‬ ‫هەستەکانیان بە باشی دەربڕن؟‬ ‫نازمحەمەد‪ :‬لە کۆمەڵگای ک��وردەواری ئێمەدا من وەک‬ ‫تێڕوانینی خۆم ئەدەبیاتی شیعری ژنان لە روی هەستەکانی‬ ‫رەگەزی نێرو مێ جیاوازیەکی زۆرتری تێدا دەبینرێت‪ ،‬وەک‬ ‫لە ئەدەبیاتی شیعری پیاوان‪ ،‬ئەویش بە هۆی ئەو ژینگەیەی‬ ‫کە ژنانی ک��ووردی تێدا تێپەر دەبێت‪ ،‬بۆیە ژنان ناتوانن‬ ‫هەستەکانیان وەک پیاوان دەرببڕن لە شیعردا‪ ،‬بەاڵم ئەگەر‬ ‫شەرم یان توند و تیژی پیاوان نەبێت‪ ،‬ئەوا من دڵنیام ژنان‬ ‫زۆر جوانتر دەتوانن هەستەکانیان لە پیاوان باشتر دەربڕن‪،‬‬ ‫چونکە ژن��ان هەستیان ناسکتر و جوانترە ئەمە راستی‬ ‫سروشتی ژیانە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەتەمەنی گەنجی هیچ کەسێکت خۆش ویستوە کە‬ ‫پەشیمان بووبیتەوە کە خۆشت ویستووە؟‬ ‫ناز محەمەد‪ :‬من وەک هەر هەنگاوێکم کە لەژیاندا دێتە سەر‬ ‫رێم قەت پەشیمان نابمەوە‪ ،‬ئەگەر سەرکەوتوش نەبووبێتم‪،‬‬ ‫چونکە دەرسێکی تازەی لێ فێربووم لەهەر شکستی یەکەمدا‪،‬‬ ‫بەاڵم وەک خۆشەویستی قەت پەشیمان نیم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬کاری تازەت چییە؟‬ ‫ناز محەمەد‪ :‬کاری تازەم خۆ ئامادەکردنمە بۆ چابکردنی‬ ‫نوسینەکانم یان تۆمار کردنی هۆنراوەکانم‪ ،‬پاشان بەردەوام‬ ‫بوونم بە ژیانی نوسینەوە‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬هیچ جار بۆ ئەو کەسەی گریاویت کە‬ ‫خۆشت ویستووە؟‬ ‫ناز محەمەد‪ :‬بەڵێ‪ ،‬دەتوانم بڵێم ئەو‬ ‫کەسەی خۆشمویست وەک عاشق عاشقی‬ ‫بووین‪ ،‬زۆریش بۆی گریاوم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هۆکارەکەی چییە کە تۆ زۆر‬ ‫پشتگیری ئافرەت ئەکەیت؟‬ ‫ن���از م��ح��ەم��ەد‪ :‬ه��ۆک��اری‬ ‫پشتگیری کردنم لە ئافرەتانی‬ ‫کورد ئەو زوڵمە زۆرەیە کە رۆژ‬ ‫بە رۆژ دیمەکانی وەک کوشتن و‬ ‫سوتاندن و بەزۆر هاوسەرگیری‬ ‫ک��ردن و زیندە بەچاڵ کردنی‬ ‫هەستەکانیان و زۆر شتی تریش‪.‬‬

‫ستیڤان شەمزینی‬

‫زۆربەی شیعرەکانم تایبەتن بەو کەسەی کە وەک‬ ‫الیەنی رەگەزی نێرینە خۆشم ویست‬

‫ئاپارتایدی كولتووریی له‌‬ ‫باكووری كوردستان‬

‫ده‌وڵ �ه‌ت��ی توركیا ل ‌ه م��اوه‌ی زیاتر ل ‌ه ‪ 80‬س��اڵ ل ‌ه ژێ��ر رۆشنایی ئایدۆلۆجی‬ ‫نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ی كه‌مالیزمدا‪ ،‬ب ‌ه هه‌موو میكانیزم و فۆرمێك‪ ،‬گه‌لی ك��وردی‬ ‫چه‌وساندۆته‌وه‌‪ ،‬ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ش هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی گرتۆته‌و‌ه و هه‌وڵدراوه‌‬ ‫گه‌لێكی دێرینی خاوه‌ن رابردوویه‌كی پرشنگدار ل ‌ه بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مدا «تورك»‬ ‫بتوێنرێته‌وه‌‪ .‬له‌م پێناوه‌شدا ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ر ل ‌ه بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌‬ ‫تا ده‌گات ‌ه ئه‌م دواییانه‌ش سڵی ل ‌ه جینۆساید و كوشت و بڕ‪ ،‬وێرانكردنی كوردستان‪،‬‬ ‫نه‌كردۆته‌وه‌‪ ،‬چوونك ‌ه تاك ‌ه زمانی ئه‌و ده‌وڵه‌ت ‌ه له‌گه‌ڵ كورد‪ ،‬ته‌نێ ئاگر و ئاسن و‬ ‫توندوتیژیی بووه‌‪ .‬له‌م روانگه‌و‌ه كورد‪ ،‬كه‌مالیزمی ب ‌ه دوژمنێكی باوه‌كوژی خۆی زانیو‌ه و‬ ‫كۆی نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆیشی خستۆت ‌ه گه‌ردنی ئه‌و بیرۆك ‌ه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌‪ .‬وا ده‌بینرا‪،‬‬ ‫حكوومه‌تی ئاكه‌په‌‪ ،‬دوژمنێكی په‌نهانی كه‌مالیزم بێت و ره‌گوریشه‌ی ئه‌و ئایدۆلۆجییه‌‬ ‫عه‌لمانیی ‌ه رادیكاڵ ‌ه ل ‌ه بنه‌و‌ه ده‌ربهێنێت‪ ،‬بەاڵم ئه‌وه‌ی ل ‌ه ئاستی پرسی كورددا هه‌ستی‬ ‫پێده‌كه‌ین‪ ،‬ئه‌وه‌ی ‌ه ئاكه‌په‌ش هه‌مان دیدی كه‌مالیزمی هه‌ی ‌ه ل ‌ه هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسه‌‪ ،‬ئه‌وه‌ی‬ ‫گۆڕاو‌ه و جیاوازه‌‪ ،‬ته‌نیا تاكتیك و میكانیزمه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن ‌ه له‌گه‌ڵ دۆزی كورددا‪.‬‬ ‫من وه‌ك خۆم پێموای ‌ه ستراتیجه‌ك ‌ه هیچ نه‌گۆڕاوه‌‪ ،‬ئه‌وه‌ی گۆڕاو‌ه ئالیه‌تی ئیشكردنه‌‪.‬‬ ‫چوونك ‌ه ئه‌گه‌ر پێشان‪ ،‬ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌ك پارێزه‌رێكی راسته‌وخۆی كه‌مالیزم‪ ،‬ب ‌ه ئاگر‬ ‫و ئاسن‪ ،‬ب ‌ه كۆمه‌ڵكوژیی و خاپوور و وێرانكردنی كوردستان و ته‌ژیكردنی زیندانه‌كان‬ ‫ل ‌ه ئازادیخوازانی كورد‪ ،‬نه‌ته‌وه‌ی كوردی بنده‌ست و ژێرده‌ست ‌ه هێشتبێته‌وه‌‪ ،‬ئێستا‬ ‫ئاكه‌پ ‌ه ل ‌ه رووی كولتووریی و فه‌رهه‌نگییه‌و‌ه ئه‌م سیاسه‌ت ‌ه ده‌بات ‌ه پێشه‌وه‌‪ .‬ئاكه‌په‌‬ ‫ده‌یه‌وێت فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردستان ل ‌ه بۆته‌ی فه‌رهه‌نگ و كولتووری توركدا‬ ‫بتوێنێته‌وه‌‪ ،‬یاخۆ بیكات ‌ه به‌شێك ل ‌ه فه‌رهه‌نگی تورك‪ .‬یه‌كێك له‌و رامیارییانه‌ی ئاكه‌په‌‪،‬‬ ‫له‌و بواره‌دا په‌یڕه‌وی ده‌كات‪ ،‬بریتیی ‌ه ل ‌ه به‌هێزكردنی مه‌دی ئاینیی و ئیسالمی له‌ناو‬ ‫كورده‌كانی باكووردا‪ .‬ئه‌گه‌رچی كورد هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ ‌ه زیاتر‌ه موسڵمان ‌ه و بڕوای‬ ‫ب ‌ه ئاینی ئیسالم هێناوه‌‪ ،‬به‌اڵم ئاكه‌پ ‌ه هه‌وڵی تۆخكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئاینیی ل ‌ه ناو‬ ‫كورده‌كاندا ده‌دات‪ ،‬ئه‌مه‌ش ل ‌ه پێناوی گۆڕینی دیدی تاكی كورد ل ‌ه نه‌ته‌وه‌خوازییه‌و‌ه بۆ‬ ‫كۆسمۆپۆلۆتیزم‪« .‬د‪.‬یاسین جه‌یالن» ب ‌ه وردیی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئاكه‌پ ‌ه شی ده‌كاته‌وه‌‪،‬‬ ‫ل ‌ه رێی ئه‌و وتاره‌ی ل ‌ه رۆژنامه‌ی «رادیكاڵ»ی توركیدا ل ‌ه ساڵی پار نوسیبووی‪.‬‬ ‫ناوبراو پێیوای ‌ه ئێستا چه‌كی نكۆڵیكردن ل ‌ه ناسنامه‌ی كورد ل ‌ه كه‌مالیزمه‌و‌ه بۆ ئاین‬ ‫گۆڕاوه‌‪ .‬سه‌رسوڕمانی خۆیشی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی ل ‌ه كاتێكدا سه‌دان ساڵ ‌ه كورده‌كان‬ ‫ئاینی ئیسالمیان قبوڵكردووه‌‪ ،‬كه‌چی تاز‌ه ب ‌ه تاز‌ه ده‌یانه‌وێت ئیسالم بكه‌ن ‌ه تاكه‌‬ ‫ئایدیای كورده‌كان‪ .‬یاسین جه‌یالن پێیوای ‌ه ئه‌م ‌ه هه‌وڵێكی دوژمنكارانه‌ی ئاكه‌په‌ی ‌ه و‬ ‫ئه‌وانه‌شی ك ‌ه ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌ست ‌ه ئاینییه‌ی كورد به‌هێزتر بكه‌ن‪ ،‬ل ‌ه بنه‌ماو‌ه گوومان‬ ‫ل ‌ه موسڵمانبوونی خۆیان هه‌یه‌‪ ،‬ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كورد ل ‌ه ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی رزگار‬ ‫بكه‌ن‪ ،‬خۆیان ره‌گه‌زپه‌رست و ناسیۆنالیستن‪ .‬به‌بڕوای ئێم ‌ه ئاكه‌په‌‪ ،‬ب ‌ه میكانیزمی ئاین‬ ‫و ل ‌ه رێگه‌ی ئه‌و كرانه‌و‌ه كه‌مه‌ی ل ‌ه بواری فه‌رهه‌نگیدا ب ‌ه رووی دۆزی كورددا كردوویه‌تی‪،‬‬ ‫پیالنی هه‌ی ‌ه ك ‌ه به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوو‪ ،‬كورد وه‌ك پاشكۆی تورك یان‬ ‫وه‌ك توركی شاخاویی بهێڵێته‌وه‌‪ .‬من پێموای ‌ه ئاكه‌پ ‌ه باشتر ل ‌ه كه‌مالییه‌كانی هه‌نووكه‌‬ ‫ل ‌ه سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی و ئه‌و گۆڕانكارییان ‌ه تێگه‌یشتوون ك ‌ه سیستمی نوێی جیهانی‬ ‫هێناونی‪ ،‬بۆی ‌ه هه‌وڵده‌ده‌ن جه‌نگی گه‌رم له‌گه‌ڵ كورد بگۆڕن بۆ جه‌نگی سارد‪ ،‬بۆ جه‌نگی‬ ‫سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كولتووریی‪ ،‬بۆ جه‌نگێك ك ‌ه تاكێكی كورد ل ‌ه باكووری‬ ‫كوردستان به‌رهه‌م بهێنن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ب ‌ه مێژوو و كولتووری نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه‌‬ ‫نه‌مێنێت‪ ،‬به‌ڵكو ل ‌ه باشترین حاڵه‌تدا موسڵمانێكی بێ خه‌وش بێت و هه‌موو موسڵمانێك‬ ‫ب ‌ه برای خۆی بزانێت‪ ،‬بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س له‌م دونیای ‌ه هه‌بێت ئه‌و ب ‌ه برای خۆی‬ ‫بزانێت‪ .‬نووسه‌ری تورك «ئیحسان ئه‌لیاچك» پێیوای ‌ه «ده‌سه‌اڵتی ئاكه‌په‌‪ ،‬ئاین وه‌ك‬ ‫ئه‌فیون به‌كارده‌هێنێ‪ ،‬ئه‌وه‌ش واتای دیز‌ه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی پرسی كورد ده‌گه‌یه‌نێت»‪.‬‬ ‫له‌م روانگه‌و‌ه من هیچ گه‌شبین نیم‪ ،‬به‌رامبه‌ر ئه‌و كرانه‌و‌ه كه‌مه‌ی ل ‌ه ئاستی پرسی‬ ‫كورددا هه‌ی ‌ه ل ‌ه باكووری كوردستان‪ ،‬چوونك ‌ه ده‌وڵه‌تی تورك ب ‌ه ده‌ست كه‌مالیزم یان‬ ‫ئیسالمیزمی وه‌ك ئاكه‌په‌و‌ه بێت‪ ،‬هه‌وڵی چڕ و تێر و ته‌سه‌ل ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد‬ ‫ل ‌ه بنده‌ستیدا بهێڵنه‌وه‌‪ .‬خوالسه‌ی كه‌الم ئه‌وه‌یه‌‪ ،‬ئه‌وه‌ی ئێستا ل ‌ه باكووری كوردستان‬ ‫ده‌گوزه‌رێت‪ ،‬ن ‌ه كرانه‌وه‌ی ‌ه ب ‌ه رووی مافه‌كانی كورد‪ ،‬ن ‌ه پێدانی ماف ‌ه فه‌رهه‌نگییه‌كانه‌‪،‬‬ ‫به‌ڵكو فۆرمێكی ترسناكی ئاپارتایدی كولتوورییه‌‪ ،‬مۆدیلێكی زۆر مه‌ترسیداری سڕینه‌وه‌ی‬ ‫شوناسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده‌‪ .‬ئه‌مه‌ش هه‌موومان ده‌باته‌و‌ه سه‌ر ئه‌و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌ی‪،‬‬ ‫ئاكه‌په‌‪ ،‬ئه‌گه‌رچی دوژمنایه‌تی زۆری هه‌ی ‌ه له‌گه‌ڵ دیدگای كه‌مالیزم‪ ،‬كه‌چی ل ‌ه پرسی‬ ‫كورددا هاوڕای ‌ه له‌گه‌ڵی‪ .‬به‌م بۆنه‌و‌ه و به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌ته‌و‌ه ده‌ڵێم ل ‌ه به‌رامبه‌ر پرسی‬ ‫نه‌ته‌وه‌یی كورددا ئاكه‌پ ‌ه دیوی دووه‌می كه‌مالیزمه‌‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.