pirs 158 web

Page 5

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪158‬‬

‫‪2012/07/03‬‬

‫‪5‬‬

‫عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی بۆ پرس‪:‬‬

‫كوردستان لە قەیرانی نەبونی ئۆپۆزیسیۆنێكی راستەقینە و تەندروست دایە‬ ‫دیدار‪ :‬توانا شێخانی‬

‫عەلی عەونی‪ ،‬بەرپرسی لقی شێخان و ئەندامی ئەنجومەنی‬ ‫سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان‪ ،‬پێیوایە كوردستان‬ ‫لە قەیرانی نەبونی ئۆپۆزیسیۆنێكی راستەقینە و تەندروست‬ ‫دای��ە‪ ،‬ه���ەروەك خ��ۆی دەڵێت «ئۆپۆزیسیۆن هەموو شتێك‬ ‫تێكدەشكێنێت»‪ ،‬هەروەها دەربارەی هەڵوێستی حزبی گۆڕان لەمەڕ‬ ‫پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی‪ ،‬رایگەیاند ئەوە زەڕبەیەكە‬ ‫لە نێو ماڵی كوردی دەدەن و دەیانەوێت بڵێن نێو ماڵی كورد رێك‬ ‫نیە‪.:‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆرجار باسی ئەوە دەكرێت كە كوردستان لە قەیراندایە‪،‬‬ ‫ئایا راستە كوردستان لە قەیراندایە؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬منیش پێموایە كوردستان لەو قەیرانەدایە كە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنێكی راستەقینە و تەندروستی تێدانیە‪ ،‬هەستدەكەم‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن هەموو شتێك تێك دەشكێنێت و سادەترین نمونەش‬ ‫ئەو هێرشكردنەی ماوەی رابردوو بوو بۆ بەردەم تەالری پەرلەمان‬ ‫كە ئۆپۆزیسیۆن بەشداری تێداكردبوو و ناشتوانن ئینكاری لێبكەن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە ئەو كارانەی ئۆپۆزیسیۆن دەیكات لە نانەوەی‬ ‫ئاژاوە‪ ،‬تاكەی بەردەوام دەبێت‪ ،‬بە تایبەت دوای پەسەندكردنی‬ ‫بودجە؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬ئۆپۆزیسیۆن وەكو كەمینەی گۆڕەپانی سیاسی‬ ‫كوردستان لە مەسەلەی بودجە بە تەمابون تەحەدا لە زۆرینە‬ ‫بكەن‪ ،‬ئەوەش بەپێی سیستەمی دیموكراسی بەهیچ شێوەیەك‬ ‫قبوڵ نیە‪ ،‬هەروەها پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن رەخنەی ئەوە لە‬ ‫پەرلەمانتارانی لیستی كوردستان و بە تایبەتی پارتی دەگرن كە‬ ‫بیروڕای ئازادییان نیە و قۆڵ بەستكراون و سەربەخۆنین‪ ،‬سەیرەكە‬ ‫لەوەدایە لە گۆڕان ئازادی خوازێك نەبوو لە دەرەوەی بیروبۆچونی‬ ‫خودی نەوشیروان موستەفا رەئی دەرببڕێت‪ ،‬یەك ئەندامیان رەئی‬ ‫جیاوازی دەرب��ڕی دەریانكرد‪ ،‬تائێستا نەمان بینیوە بۆچونێك‬ ‫دەربڕن پێچەوانەی حزبی گۆڕان بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬حزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن زۆر باسی چاكسازی دەكەن‪،‬‬ ‫پێتوایە لە ناو خودی حزبەكانی خۆیان چاكسازی بونی هەبێت؟‬ ‫عەلی ع��ەون��ی‪ :‬ئ��ەو ك��اران��ەی ئ��ەوان‬ ‫دەی��ك��ەن پ��ێ��م��وای��ە دەس��ت��درێ��ژی‬ ‫ك���ردن���ە س���ەر دی��م��وك��راس��ی و‬ ‫بە‬ ‫دەنگی زۆرینەی خەڵك‪ ،‬زۆرجار‬ ‫ناوی جەماوەر قسە دەكەن‪ ،‬كە‬ ‫وایە ئایا ئەی من كێم ئەگەر بە‬ ‫قسەی وان بێت جەماوەر هەمووی‬ ‫هی ئەوانە‪ ،‬تەسەوڕ دەكەم ئەوەی‬ ‫ئ��ەوان دەیكەن خۆڵكردنە لە‬ ‫چ��اوی خەڵك‪ ،‬چونكە‬ ‫ئ���ەوان زی��ات��ر لە‬ ‫ه�����ەژدە س��اڵ‬ ‫بە شد ا ر بو نە‬ ‫ل����������ەوەی‬ ‫هە ر چیە ك‬

‫رووی��داوە بە باش و بە خراپەوە و ئێستاش خۆیان لێ بێبەری‬ ‫كردووە‪ ،‬نابێت ئەوەش لە یادبكەین كاتێك كە فیفتی بە فیفتی‬ ‫كرا خودی كاك نەوشیروان یەكێك بوو لە رێبەرەكان‪ ،‬خۆی لە‬ ‫چی دەدزێتەوە‪ ،‬ئەگەر باسی نەبونی دیموكراسیش دەكەن تەنها‬ ‫ئەوەندە دەڵێم ئەگەر من دیموكرات نەبم‪ ،‬تۆ چۆن دەتوانیت ئەو‬ ‫قسانە بكەیت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆرج��اران‪ ،‬لە كاتی تاوتوێكردنی پرۆژە یاساكان‪ ،‬بە‬ ‫تایبەتی پرۆژەی یاسای بودجە‪ ،‬ئۆپۆزیسیۆن حیساب بۆ زۆرینە‬ ‫ناكات و دەوێت قسەی خۆی بسەلمێنێت؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬سكم بە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن و بە تایبەتی‬ ‫گۆڕان دەسوتێ‪ ،‬چونكە پێشتر چیان پێوترابوو وەك بەبەغا لە ناو‬ ‫پەرلەمان دووبارەیان دەكردەوە هەتا هەندێكیان بابەتەكانیان هەزم‬ ‫نەكردبو و گفتوگۆیان دەكرد‪ ،‬پێموایە ئەگەر لە پەرلەمان ئەو هەموو‬ ‫كامێرا و راگەیاندنانە نەبونایە ئەوانیش بەو شێوەیە خۆیان بەدەر‬ ‫نەدەخست‪ ،‬هەروەها بۆ ئەوەی دواتر حزبەكانیان لێپرسینەوەیان‬ ‫لەگەڵ نەكەن و بڵێن بۆچی قسەتان نەكردووە؟‬ ‫پرس‪ :‬ئۆپۆزیسیۆن باس لەوەدەكات‪ ،‬كە بودجە لە كابینەی‬ ‫شەشەم شەفاف تربوو بە بەراورد لەگەڵ كابینەی حەوتەم‪ ،‬بۆچونی‬ ‫بەرێزتان چیە؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬هەموو خەڵك دەزانێت ئەو گفتوگۆیەی ئەمساڵ‬ ‫لەسەر مەسەلەی بودجە كرا پێموانیە هیچ ساڵێك كرابێت‪ ،‬ورد‬ ‫و درشت رەواو و ناڕەوا و هەرچی هەبووە باسكراوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫خەڵكیش زانیارییەكی زۆری لەسەر بودجە وەرگ��رت‪ ،‬هاوكات‬ ‫گەیشتە ئەو حاڵەتەی خەڵك لە ئۆپۆزیسیۆن توڕەبێت و بڵێت بۆ‬ ‫لێناگەڕێن بودجە پەسەند بكرێت و بازار جوڵە بكات؟‬ ‫پرس‪ :‬باس لەوە دەكرێت‪ ،‬لەوەتەی رێزدار نێچیرڤان بۆتەوە‬ ‫سەرۆكی حكومەت‪ ،‬سەرۆكی هەرێم لە پرۆژە چاكسازییەكانی‬ ‫وەستاوە؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬ئەو لێژنەیەی كە دورستكراوە بەردەوامە لە ئیش و‬ ‫كارەكانی‪ ،‬پێشمخۆشە خۆتان لێیان بپرسن ئایا وەستاون؟ بێگومان‬ ‫نەوەستاون‪ ،‬هەروەها كاك نێچیرڤان خۆی داوایكردوە ئەو لێژنەیە‬ ‫كاراتریش بێت‪ ،‬وە بە پێچەوانەشەوە بەهاتنی كاك نێچیرڤان‬ ‫كارەكانی ئەو لێژنەیە ئاسانتریش بووە‪ ،‬چونكە بەرێزیان ئەزمونی‬ ‫لە بەڕێوەبردنی حكومەتدا هەیە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەو كاتەوەی كە پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی‬ ‫هاتە بەر باس‪ ،‬زۆر باس لە رێككەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی‬ ‫و یەكێتی دەكرا‪ ،‬چونكە لەو مەسەلەیەدا هەردووال هاوهەڵوێست‬ ‫نەبون؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬رێككەوتنی ستراتیژی مانای ئەوەنیە ئێمە بۆچونی‬ ‫جیاوازمان نیە یاخود یەكێتی بۆچونی جیاوازی نیە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫ئێمە هەڵوێستی جیاوازمان نابێت‪ ،‬ئەگینا گفتوگۆ‬ ‫و بۆچونی جیاوازمان دەبێت و زۆری��ش ئاساییە‪،‬‬ ‫تا ئەم ساتە وەختەش رێككەوتنی ستراتیژی‬ ‫دەستكەوتێكی گەورەیە‪ ،‬هەروەها هەڵوێستی مام‬ ‫جەالل وەك سەرۆك كۆماری عێراق هەڵوێست‬ ‫و خوێندنەوەیەكی هەیە‪ ،‬بەاڵم مەكتەبی‬ ‫سیاسی یەكێتی لەگەڵ ئێمەبوو‪.‬‬ ‫پ����رس‪ :‬زۆری���ن���ەی‬ ‫الیەنەكانی عێراق لەسەر‬ ‫ل��ێ��س��ەن��دن��ەوەی متمانە‬ ‫ل��ە مالیكی ك��ۆك��ن‪ ،‬پێتوایە‬ ‫ب��ەم زووان���ە متمانە لە مالیكی‬

‫بسەندرێتەوە؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی متمانە‬ ‫لە مالیكی بسەندرێتەوە‪ ،‬ئەگەریش هاوڕێیان پەشیمان ببنەوە لە‬ ‫سەندنەوەی متمانە لە مالیكی‪ ،‬ئێمە توانیمان كۆمەڵێك فایل كە‬ ‫تۆزی لەسەر نیشتبوو لە سایەی سەری سەرۆك بارزانی جارێكی تر‬ ‫نوێ بکەینەوە‪ ،‬هەروەها نابێت عێراق جارێكی تر بەرەو دیكتاتۆریەت‬ ‫هەنگاوبنێتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەو مەسەلەیەشدا هەڵوێستی حزبی گۆڕان دیاربوو‪ ،‬ئەوان‬ ‫بەشداری ناكەن لە سەندنەوەی متمانە لە مالیكی‪ ،‬بۆچونی بەرێزت‬ ‫چیە؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬ئەوان هێشتا تێنەگەیشتون كێشەكە لەسەر چیە‪،‬‬ ‫پێموایە هەڵوێستێكی خراپە بۆ ناو ماڵی كورد و زەڕبەیەكە كە نێو‬ ‫لە ماڵی كوردی دەدەن‪ ،‬دەیانەوێت بڵێن ناوی ماڵی كورد رێك نیە‪،‬‬ ‫چونكە مالیكی وتویەتی بەشێك لە الیەنی كوردیش لەگەڵ مندایە؟‬ ‫پرس‪ :‬زۆرجار ئۆپۆزیسیۆن پارتی تۆمەتبار دەكات بە دواخستنی‬ ‫هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬بە پێچەوانەوە ئەوان هۆكارن و داوای دواخستیان‬ ‫ك��ردوە‪ ،‬بۆ نمونە بەرپرسی لقم هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ‬ ‫هەڵبژاردن كردووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئایا پارتی لەگەڵ‬ ‫یەكێتی بە یەك لیست دادەبەزێت یاخود بە تەنیا؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬هێشتا روون نەبۆتەوە كە پارتی بە تەنیا دادەبەزێت‬ ‫یاخود نا‪ ،‬بەبۆچونی شەخسیم پێم باشە‪ ،‬بە تەنیا داببەزین و پاش‬ ‫دەرچونی ئەنجامەكان یەك بگرینەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە ماوەی رابردوو حزبێك‪ ،‬بە ناوی «بزوتنەوەی نەوەی‬ ‫دوا رۆژی كوردستان»‪ ،‬خۆی راگەیاند‪ ،‬ئاماژەیان بەوەكردبوو كە‬ ‫زۆربەی ئەندامانیان لە ئەندامان و الیەنگرانی پارتی و یەكێتی و‬ ‫گۆڕان پێكهاتووە‪ ،‬بۆچونی بەرێزت چیە؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬دەبێت هەر لەسەرەتاوە بزانین كە حزبێك لەسەر‬ ‫الشەی حزبەكانی تر لە دایك ببێت فاشیلە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە ئاماژەكانی ئەو حزبە تا چ رادەیەك راستە‪ ،‬چونكە‬ ‫لە پاش راپەرینەوە هەر حزبێك دروستبووە زەرەری بە حزبێكی تر‬ ‫گەیاندووە‪ ،‬بەاڵم تائێستا هیج حزبێك نەیتوانیوە ببێتە زەرەر بۆ‬ ‫پارتی دروست بكات؟‬ ‫عەلی عەونی‪ :‬پارتی بزوتنەوەیەكی رزگارییە‪ ،‬ئێستاش لە‬ ‫ئەوپەڕی چەپ تا راستی تێدایە و جێگای هەمووشی بۆتەوە‪،‬‬ ‫هەروەها ئەساسی پارتی لە یەكگرتن لە دایكبووە نەوەك لەسەر‬ ‫ئەساسی ئینشیقاق‪ ،‬بۆیە كاریگەری بەسەر پارتیەوە نیە‪.‬‬

‫““‬

‫ئەو گفتوگۆیەی ئەو ساڵ لەبارەی‬ ‫بودجەوە كرا هیچ ساڵێك نەكراوە‬ ‫سكم بە پەرلەمانتارانی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن و بە تایبەتی گۆڕان‬ ‫دەسوتێ‬ ‫گۆڕان دەیەوێت بڵێت ناو ماڵی‬ ‫كورد رێك نیە‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.