193 web

Page 9

‫راپــۆرت‬

‫‪June 2013 No 193‬‬

‫ پێشکه‌وتن‬

‫لەكاتی نان خواردن و‬ ‫شوێنە گەشتیاریەكان‪،‬‬ ‫گەشتیارەكە تەنیا بیری‬ ‫الی وێنەگرتنە نەك بۆ‬ ‫یادگاری خۆی‪ ،‬بەڵكو بۆ‬ ‫نیشاندانی بەخەڵكی دیكە‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫دروس���ت دەب��ێ��ت‪ ،‬گەنجانی ئێمە ب��ۆ چ‬ ‫مەبەستێك سەفەر دەك��ەن؟ هەندێك بۆ‬ ‫بازرگانی و چارەسەری نەخۆشی و‌ حەز و‬ ‫هیوایەت سەفەر دەكەن‪ ،‬هەندێكیش بۆ پۆز و‬ ‫ڕابواردن و كەشو فش‪ ،‬بە بڕوای من ئەمەیان‬ ‫لە هەموویان زیاترە بە ڕێ��ژەی لە ‪،90%‬‬ ‫هەندێك لەوانە لە دوای كاركردن و ماندو‬ ‫بوونێكی زۆر تا بڕە پارەیەك كۆدەكاتەوە‬ ‫كەچی لە سەفەرێكی ‪ 7‬ڕۆژی لە واڵتێكی‬ ‫دراوس��ێ هەموو پارەكانی دادەنێت‪ ،‬تەنیا‬ ‫ئامانجیش پۆز لێدان و ڕابواردنە‪ ،‬هیوا خوازم‬ ‫گەنجەكانمان ئەو بڕە پارە زۆرەی لێرە بە‬ ‫ماندوبونێكی زۆر پەیدای دەك��ەن نەیبەنە‬ ‫دەرەوەی واڵتان بۆ كاری نەشیاو‪ ،‬دڵنیام‬ ‫زۆربەی زۆری ئەوانەی سەفەر دەكەن جگە‬ ‫لە شارەكەی خۆیان هیچ شوێنێكی تری ئەم‬ ‫واڵتەی خۆمانیان نە بینیوە‪.‬‬ ‫دلێر بەدیع كە سێجار سەفەری دەرەوەی‬ ‫واڵتی كردووە هەروەكو خۆی دەڵێت ئامانجی‬ ‫ل��ەو سەفەرانە ئاشنابوونی بە كەلتوری‬ ‫ئ��ەو واڵتانەیە “م��ن سێ ج��ار سەفەرم بۆ‬

‫دەرەوەی واڵت كردووە‪ ،‬تەنیا بە مەبەستی‬ ‫ئاشنابوون بە هەندێك شوێن كە پێشتر‬ ‫نەم بینیوە‪ ،‬یان كەلتورو بارو دۆخی ئەم‬ ‫شوێنانە‪ ،‬بەڕای من زۆر گرنگە بۆ هەموو‬ ‫تاكێكی ئەم جیهانە بەتایبەتی ئێمەی كورد‬ ‫كە سەفەر بكات بۆ ئەوەی زیاتر شارەزابێت‬ ‫لەسەر هەندێك شت كە پێشتر نەیبینیوە یان‬ ‫نەی زانیوە”‪.‬‬ ‫النە بەرزنجی‪ ،‬قوتابی زانكۆ لە بەشی‬ ‫كاری كۆمەاڵیەتی دەڵێت “جێگای دەست‬ ‫خۆشیە كە ئەمڕۆ لە سایەی كوردستانێكی‬ ‫ئ���ازاد و پێشكەوتوو زۆرێ���ك ل��ە خەڵكی‬ ‫واڵتەكەم دەتوانن بەپێی ویستی خۆیان بچن‬ ‫بۆ دەروەی واڵت‪ ،‬جا چ بە هۆی بازرگانی‬ ‫كردنەوە بێت یان بۆ بەسەربردنی كەشێكی‬ ‫جیاواز گەشت دەكەن بۆ واڵتان‪ ،‬زۆر گرنگە‬ ‫بتوانی گەشت بكەی بۆ واڵتانی تر تاوەكو‬ ‫ئاشنای كلتورو ع��ادات و تەقالیدی واڵتان‬ ‫بیت‪ ،‬ئاشنای شوێنەوارو مەزارگەكانی جیهان‬ ‫بیت‪ ،‬ناسین و تێكەڵ ب��وون بە كەلتوری‬ ‫نیشتیمانی و ئایینی واڵتانی تربێت‪ .‬بێگومان‬ ‫ئەو ئاشنابوون و زیاتر سوود و زانیاری‬ ‫وەرگرتن لە رێگەی گەشت كردنەوە‬ ‫ئاسانترو باشترە‪ ،‬هەندێك لە كەسەكان‬ ‫گەشت كردن وەك چاولێكەری دەكەن‪،‬‬ ‫ئەوەشیان هەرباشە‪ ،‬بێگومان ئەم‬ ‫گەشتەش س��ودی هەیە جا بەهەر‬ ‫هۆكارێكەوە رۆیشت بێت‪ ،‬یاخود ئەو‬ ‫كەسانەی بۆ پۆز لێدان یان‬ ‫ناوهێنانیان گەشت‬ ‫دەك�����ەن دەت���وان���م‬ ‫بڵێم دەگ��ەرێ��ت��ەوە‬ ‫ب��ۆ الوازی ئاستی‬ ‫رۆشنبیریان»‪.‬‬ ‫ه��ۆش��ی��ار ن��وری‬ ‫لەك رۆژنامەنووس‬ ‫كە ماوەیەكی كەمە‬ ‫ل���ە گ��ەش��ت��ێ��ك��ی‬ ‫دەرەوەی واڵت‬ ‫ه���ات���ۆت���ەوە بۆ‬ ‫پێشكەوتن گوتی‬ ‫«گ��ەش��ت ل��ەدێ��ر‬

‫زەم��ان��ەوە هەبووە ‌و هەیە‪ ،‬ئێستا ئاسان‬ ‫وس��ان��اب��ووە بەهۆیی ف��رۆك��ەو ئۆتۆمبێلی‬ ‫دوامۆدیل گەشتكردن دەبێتە هۆی پشوودانی‬ ‫دڵ ودەرون و زیاتر ئاوێتەی ناخی شوێنەكە‬ ‫دەبێت بەهۆی گەشتەوە كەلتوروزمان وداب‬ ‫ونەریتی ئەم شوێنە لەنزیكەوە ئاشنا دەبیت‬ ‫وبیرورا لەگەڵ تاكەكان ئاڵوگۆر دەكەیت جگە‬ ‫لەوەش دەتوانی ئەزموونیان لێ وەرگری»‪.‬‬ ‫نەبەز بازیانی رۆژن��ام��ەن��ووس‪ .‬لەبارەی‬ ‫گەشت و سەفەرەوە دەڵێت «گەشت و گوزار‬ ‫یەكێكە لە كۆڵەكەكانی ژی��ان و گرنگی و‬ ‫تایبەتمەندێتی خۆی هەیە بۆ مرۆڤ‪ .‬كاتێك‬ ‫كەسێك دەیەوێت گەشتێك بكات بۆ واڵتێكی‬ ‫تر واتە تێكەڵ بوونە بە دونیای كۆمەڵگایەكی‬ ‫تر‪ ،‬ئەمە جگە لەوەی لە رووی دەرونیشەوە‬ ‫ێ تا ئێستا‬ ‫مرۆڤ سودی لێ وەردەگرێت‪ ،‬ل ‌‬ ‫ئێمە بە داخەوە زۆربەمان لە ماناو ئامانجی‬ ‫گەشتەكانمان تێنەگەشتووین و زۆرێك لە‬ ‫گەنجانیشمان وەك جۆرێك لە خۆ نمایشكردن‬ ‫گەشت دەكەن تەنها بۆ ئەوەی بتوانن لە نێو‬ ‫هاوەاڵنیان دا نمایشی خۆیان بكەن‪.‬‬ ‫ئەگەر نا سەفەر كردن دەبێت ببێتە مایەی‬ ‫گۆران كاری ناخ‪ ،‬پێویستە گەنجانمان سود‬ ‫لە ئەزمون و پێشكەوتنەكانی ئەو واڵتانەوەر‬ ‫بگرن كاتێك گەشتی بۆ دەكەن‪ ،‬كلتورو داب‬ ‫و نەریتیان هەڵبسەنگێنن‪ ،‬ئاكارە باشەكانیان‬ ‫وەر بگرن‪ ،‬تا بتوانن كوردستانی پێ ئاوەدان‬ ‫بكەنەوە‪ .‬نەك سەفەر كردنیان ببێتە مایەی‬ ‫ئ��ازار دان بە هاورێكانی و نەشتوانی هیچ‬ ‫شتێك فێر بێت»‪.‬‬

‫‪7‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.