190 web

Page 20

‫دیــمــانــە‬

‫‪Mar 2013 No 190‬‬

‫ پێشکه‌وتن‬

‫‪18‬‬

‫هۆتێڵی شیراتۆن دامەزرا‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ڕۆڵی یەکێتی الوان لە دوای راپەرێن‬ ‫چی بوو؟‬ ‫و‪ :‬پاش راپەرین لەو سەردەمە ناخۆشە‬ ‫گەمارۆ لەسەر کوردستان هەبوو رێکخراوی‬ ‫قوتابیان و الوان بەتایبەتی لقی هەولێر‬ ‫رۆڵێکی بااڵیان هەبوو کە پرۆسەی خوێندن‬ ‫نەوەستێت‪ ،‬بێجگە لەوە وەکو لقی هەولێر‬ ‫خزمەتێکی زۆری جۆشدانی هەستی رۆشنبیری‬ ‫و شۆرشگێڕی الوانی دەکرد‪ ،‬پاش راپەرین لە‬ ‫هەر سێ بواری وەرزشی رۆشنبیری هونەری‬ ‫بە دەیان هونەرمەند لە ژێر چەتری الوان و‬ ‫قوتابیان کۆکرانەوە لە بواری رۆشنبیریش لە‬ ‫سازدانی دەیان فیستڤاڵی رۆشنبیری وەکو‬ ‫شیعر و پەخشان و کۆڕ و سمینار لەسەر‬ ‫مێژووی سیاسی و ئەدەبی گەلی کورد و گێرانی‬ ‫دەیان ئاهەنگی جەماوەری و زیندووکردنەوەی‬ ‫ن�����ەورۆزی پ��ی��رۆز‪ ،‬ل��ە ب����واری وەرزش����دا‬ ‫رێکخراوەکەمان هەستی بە گرنگی وەرزش‬ ‫ک��رد‪ ،‬پ��اش راپ��ەری��ن بەرنامەیەکی پوختی‬ ‫هەبوو کە بتوانێت خزمەتی وەرزشکاران بکات‬ ‫لە دەی��ان فیستیڤاڵی وەرزش��ی لە سنوری‬ ‫هەموو لقەکانی الوان و قوتابیان یەکێک لەو‬ ‫خوالنە خولی بارزانی نەمر بوو کە ئێستا بۆتە‬ ‫فیستیڤاڵی بارزانی نەمر لەسەر ئاستی هەرێم‪،‬‬ ‫ئەوە زۆر گرنگە بە هەزاران تیپی میللی لەو‬ ‫چوارچێوەی خولی بارزانی نەمر بەشدارییان‬ ‫کردووە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬بۆ ئێوە قورس نەبوو ئەزمونی ئەو‬ ‫رێکخراوە شۆرشگێڕە بێنن بۆ کوردستانێکی‬ ‫ئازاد و باوەڕهێنانی الوان بەوەی ئەو رێکخراوە‬ ‫بەدیهێنەری خواست و داخوازییەکانیەتی؟‬ ‫و‪ :‬نەخێر قورس نەبوو‪ ،‬وەکو رێکخراوەکە‬ ‫لقمان لە شارەکان هەبوو وەکو لقی هەولێر‬ ‫نەینەوا سلێمانی کەرکوک ئ��ەو رێکخراوە‬ ‫کۆمەڵێک باڵو ک��راوەی هەبوو دەگەیندرایە‬ ‫خەڵکەکە‪ ،‬خەڵک ئ��اگ��ەدار ب��وو کە بەڵێ‬ ‫رێکخراوێک هەیە بەناوی یەکێتی قوتابیان و‬ ‫الوان دیموکراتی کوردستان‪ ،‬لە چوارچێوەی‬ ‫ئ��ەو گ��ۆڤ��ارە سیاسەتی ئ��ەو رێ��ک��خ��راوە‬ ‫دەگەێندرا خەڵک بۆنمونە لە سااڵنی ‪١٩٧٠‬‬ ‫هەتا ‪ ١٩٧٣‬لە رۆژنامەی برایەتی الپەرەیەک‬

‫هەبوو تایبەت بوو بە کار و چاالکی الوان‬ ‫و قوتابیان‪ ،‬بەرنامەیەکی هەفتانە هەبوو لە‬ ‫رادی��ۆی بەغدا‪ ،‬گۆڤاری پێشکەوتن هەبوو‪،‬‬ ‫گۆڤاری خەباتی قوتابیان و الوان هەبوو‪،‬‬ ‫گۆڤاری بەیان هەبوو لقی کەرکوک دەری‬ ‫دەکرد‪ ،‬گۆڤاری موژدە هەبوو لقی سلێمانی‬ ‫دەری دەکرد‪ ،‬گۆڤاری هیوای قوتابیان و الوان‬ ‫لقی ئاوارە دەری دەکرد‪ ،‬گۆڤاری رۆژی الوان‬ ‫لقی نەینەوا دهۆک دەری دەکرد‪ ،‬ئەو گۆڤارانە‬ ‫بە بەردەوامی لە رێکخستنە نهێنیەکانەوە‬ ‫دەگەێندرایە خەڵک‪ ،‬خەڵکیش ئاگەدار بوو لە‬ ‫سیاسەتی ئەو رێکخراوە بەرنامەش لە ئێزگەی‬ ‫دەنگی شۆرش هەبوو خەباتی رێکخراوەکەمان‬ ‫خەباتێکی کوردستانی نەبوو‪ ،‬بەڵکو خەباتێکی‬ ‫نێودەوڵەتی ب��وو بگرە لە ‪ ١٤‬فیستیڤاڵی‬ ‫جیهانی الوان و قوتابیان نوێنەرییان هەبووە‬ ‫لە ساڵی ‪١٩٥٥‬ەوە هەتا ‪ ١٩٨٧‬لە چەندەها‬ ‫کۆنفراسی نێودەوڵەتی بەشدار بوون‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئ��ەو س��ەردەم��ەی تۆ بەرپرسی لقی‬ ‫هەولێر بووی کار و چاالکیتان چی بوو؟‬ ‫و‪ :‬رێز و حورمەتی بێ پایانم هەیە بۆ‬ ‫خەڵکی هەولێر ه��ەر چەند م��ن هەولێری‬ ‫نیم‪ ،‬بەاڵم خۆم بە هەولێری دەزانم‪ ،‬چونکە‬ ‫یەکەمجار کە شوێنێک منی هان دابێت بۆ‬ ‫ئەوەی بچمە ناو خەڵک پێشتر لەناو مەکتەبی‬ ‫سکرتاریەت ب��ووم لەناو چوارچێوەیەکی‬ ‫زۆرتەسکدا‪ ،‬هەرچەند من بوومە بەرپرسی‬ ‫لقی هەولێری یەکێتی قوتابیان و الوان چەند‬ ‫مانگێک مابوو کۆنگرەی ئازادی بکرێت خەڵک‬ ‫زۆر دەیانوت تۆ گوازرایەوە لقی هەولێر چەند‬ ‫مانگێک م��اوە بۆ کۆنگرە دەرناچی ریسوا‬ ‫دەبی‪ ،‬بەاڵم پێشتر خەڵک بە باشی باسی‬ ‫هەولێریان دەکرد زۆر لە خزمانی خۆمان لە‬ ‫بادینان کە تووشی ئەنفال بوون هاتنە هەولێر‬ ‫باسی مرۆڤایەتی و مرۆڤدۆستی هەولێرییان‬ ‫دەکرد‪ ،‬خەڵکی هەولێر پاروی دەمی زارۆکی‬ ‫خۆیان دەردەهێنا دەیاندا بەو وانەی هاتبوونە‬ ‫بەحرکە و قوشتپە و ئەو شوێنانە خەڵک‬ ‫دەیانوت مرۆڤدۆستی هەبێت هەر هەندەی‬ ‫خەڵکی هەولێرە‪ ،‬بۆیە کە ئ��ەوان باسیان‬ ‫دەکرد منیش وتم زۆر ئاساییە هەموو کەس‬ ‫لەگەڵ خەڵکی هەولێر دەگونجێت‪ ،‬بە بێ دوو‬

‫دڵییەوە ئیشی باشمان کرد‪ ،‬چووینە کۆنگرە‬ ‫جێگای خۆشحاڵییە ئەوەی لە سەرکردایەتی‬ ‫الوان من یەکەم دەنگی کۆنگرەی ئازادیم‬ ‫هێنا‪ ،‬چووینە هەولێر ئەوانەی ئیشیان لەگەڵ‬ ‫دەک���ردم کۆمەڵێک گەنجی زۆر م��ان��دوو و‬ ‫خۆبەخش بوون یەکێک لە هەڵمەتەکانی لقی‬ ‫هەولێر پاککردنەوەی شار و نەخۆشخانەکان‬ ‫بوو یارمەتی خێزانە هەژارەکانمان دەدا‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوترێت خۆشەویستیەکی زۆر لە نێو‬ ‫دڵی گەنجەکانی ئاکرێ هەیە بۆ تۆ؟‬ ‫و‪ :‬م��رۆڤ ش��وک��ری خ��وا بکات ک��ە ئەو‬ ‫رەوشتەی بە من داوە من قەرزداری دایک و‬ ‫باوکی خۆمم کە منیان بەو شێوەیە پەروەردە‬ ‫ک���ردووە‪ ،‬س��ادە بم لەگەڵ هەموو چین و‬ ‫توێژەکان بگونجێم الی من مەسولیەت خۆ بە‬ ‫گەورە زانین نییە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬سااڵنێک لەناو یەکێتی الوان بووی‬ ‫هەوڵت نەدا بۆ پۆستی سکرتێری الوان یان‬ ‫خۆت نەتویست؟‬ ‫و‪ :‬الی من مەسئولیەت زۆر گرنگ نییە‪،‬‬ ‫بەڵکو خزمەتکردن گرنگە ئێستاش من‬ ‫کارگێڕی لقم ئەگەر ئیشێک هەبێت دەچم‬ ‫کورسی هەڵدەگرم الفیتە لێدەم بەس ئەوەی‬ ‫م��رۆڤ تموحی نەبێت تموح هەر هەیە لە‬ ‫کۆنگرەی شەش نێتی سکرتێریم هەبوو خۆم‬ ‫هەڵبژارد دەری��ش چووین‪ ،‬بە داخ��ەوە کە‬ ‫باس دەکەم کۆنگرەی پێش ئێمە کۆنگرەی‬ ‫قوتابیان و ئافرەتان گرێدرا دیار بوو خەڵکی‬ ‫ناوچەی ده��ۆک بوونە سکرتێر‪ ،‬دی��ار بوو‬ ‫پێشنیاری حزب بوو کە حیسابێک بۆ خەڵکی‬ ‫ناوچەی هەولێر و سلێمانی بکرێت‪ ،‬ڕەنگە زۆر‬ ‫کەس بڵێت نەجات باپیر رێز و تەقدیرم هەیە‬ ‫بۆی بڵێن کودەتای بەسەر عەبدوڵاڵ ئەلیاس‬ ‫کرد‪ ،‬بەڵکو هەتا دوا ساتیش نەجات باپیر‬ ‫لەگەڵ هەڤااڵنی مەکتەبی سکرتاریەت هەر‬ ‫دەیوت کاک عەبدوڵاڵ سکرتێرە بەس ئەوەبوو‬ ‫پێشنیارێک بۆ ناوچەی هەولێر و سلێمانی‬ ‫کرا‪ ،‬پێشتر لەسەر ئەو پێشنیارە کۆک بووین‬ ‫مەسەلەن ئەگەر من نەمێنم ک��اک نەجات‬ ‫باپیر بێتە سکرتێر لە کۆبونەوەی مەکتەبی‬ ‫سکرتاریەت کاک رێبوار یەڵداش لەوێ بوو من‬ ‫لەسەر پێشنیاری خۆمەوە رەتم کردەوە‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.