Wishe195

Page 1

‫باندێك ملیارێك دۆالری هاوواڵتییانی‬ ‫سلێمانی دەدزن و ئاسايش ئازاديان دەكا‬ ‫ناوچەی پیشەسازیی هەولێر‬ ‫پڕ لە كااڵی ستۆك و بێ كوالێتییە‬

‫‪4‬‬

‫‪8‬‬

‫هاوواڵتییەكــی ئێزیــدی بــۆ‬ ‫ئازادكردنــی كچەكــەی گورچیلەی‬ ‫خۆی دەفرۆشێت‬ ‫مەترســیی وشــكبوونی پــارك و‬ ‫باخچەكانی هەولێر هەیە‬

‫‪9‬‬

‫بــێ دەوام مووچــە و ئیمتیــازی‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی وەردەگرن‬

‫‪4‬‬

‫سەرباز ساڵح‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫شاسواری واڵتی‬ ‫بێ یاسا‬

‫نرخ‪ 500 :‬دینار‬ ‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫ماڵپەڕی وشە‬

‫‪7‬‬

‫‪www.wishe.net‬‬

‫‪2‬‬

‫بۆ ئازادیی دەربڕین لە وشەوە دەست پێ بكە‬

‫سەرمایەدارە قەرزارەكەی سلێمانی دژی سەربەخۆیی وەستایەوە‬

‫‪5‬‬

‫حزب و پسپۆڕان‪ :‬شاسوار بووكەڵەیە و‬ ‫دوژمنان بەكاری دێنن‬

‫یەكێتی كادرەكانی‬ ‫دەكات بە حەشدی‬ ‫شەعبی‬

‫پیرەكانی گۆڕان كۆدەتایان بەسەر گەنجان و ژناندا كرد‬ ‫هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان‪ ،‬نیگەرانی و ناڕەزایەتی زۆری لە ئاستی‬ ‫نــەوەی نوێی گۆڕان بەدوای خۆیدا هێنا‪ ،‬بەو هۆیەوە كە لەو هەڵبژاردنەدا ژنان پشــتگوێ‬ ‫خران و نوێنەری شارەكان بوونیان نییە و پاشەكشە بەو گەنجانەیش كرا خۆیان كاندید كرد‬ ‫بوو‪ ،‬ئەوەش بارودۆخێكی دروست كرد كە تەنیا گرووپێكی دیاریكراو لەو سیاسییە پیرانەی‬

‫هەرگیز ئێران ئاوا‬ ‫نەتاساوە‬ ‫حەمەی شاسواری‬

‫لەناو یەكێتییەوە هاتوون‪ ،‬بەبێ هیچ ركابەرێك پۆستەكان بۆ خۆیان یەكال بكەنەوە‪.‬‬ ‫دوێنێ سێشــەم ‪25‬ی تەمووزی ‪ 2017‬هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە چوو‪ ،‬ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە پێش هەڵبژاردن لە تۆڕەكانی‬ ‫كۆمەاڵیەتی باڵو كرانەوە‪.‬‬

‫ناسیۆنالیزم و‬ ‫ناسیۆنالیزمی كوردی‬

‫‪17 15‬‬

‫زامدار ئەحمەد‬

‫‪5‬‬

‫كورد سوودمەنترین‬ ‫الیەنە لە سیاسەتی‬ ‫دەرەوەی ترەمپ‬

‫‪13‬‬

‫‪ 3‬ماڵپەڕەكانی ئیتالعات‬ ‫وتاری كوردانی‬ ‫دژە ریفراندۆم باڵو‬ ‫دەكەنەوە ‪11‬‬


‫كوردستانی‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪2‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫سەرباز ساڵح‬

‫شاسواری واڵتی بێ‬ ‫یاسا‬

‫لەوكاتەی خەڵكی كوردســتان و دۆســتانی دۆزی‬ ‫كورد لە دنیــادا خەریكی بەرنامەن بــۆ كۆتاهێنان‬ ‫بە ســتەمی ســەت ســاڵی دژ بە كورد ئەنجامدراو‬ ‫لەالیەن رژێمە جیاوازەكانەوە‪ ،‬قســەكردن لەســەر‬ ‫دەوڵەتی كوردســتان نــەك ناوخۆ‪ ،‬ســنوورەكانی‬ ‫تێپەڕانــدووە و كوردی لە هەر چــوار پارچە گەش‬ ‫كردووەتــەوە‪ ،‬گەنجێكی قەرزار و مامەڵەكار لەگەڵ‬ ‫هەر دوژمنێكی كوردســتان كە پــارەی بداتێ‪ ،‬بە‬ ‫ســوودوەرگرتن لەو ئازادییەی بۆی فەراهەم كراوە‪،‬‬ ‫بێ هیچ ســڵكردنەوەیەك دێت لە تیڤییەكەی كە بە‬ ‫پارەی نووری مالیكی مووچەبڕی خەڵكی كوردستان‬ ‫بەڕێــوەی دەبــات‪" ،‬هەڵمەتێــك دژی ریفراندۆم و‬ ‫سەربەخۆیی" رادەگەیەنێت‪.‬‬ ‫شاســوار عەبدولواحید كە ئێستە وەك گوزارشت لە‬ ‫تەمەنی گەنجی ســواری شــەپۆڵێكی دوژمنكارانە‬ ‫بووە بەرامبەر كوردســتان و لــە ناوخۆی واڵتەكەدا‬ ‫بە دەنگی بــەرز دژی هەرچی پیرۆزیی و قوربانیانی‬ ‫كوردە تێدەكۆشێ‪ ،‬وەك چۆن نۆ هەزار كەسی فریودا‬ ‫و بە پارەكانیان پرۆژەی گەشــتیاری دروســت كرد‬ ‫و خۆی كرد بەخاوەنی‪ ،‬حكوومەت نەهات لەســەر‬ ‫مافی ئــەو خەڵكە ســتەملێكراوە و گیرفــان بڕاوە‬ ‫دادگایی بــكات‪ ،‬بۆیە لە قۆناغــی دووەمدا بێ هیچ‬ ‫پابەندكرنێك حكوومەتی هەرێم ‪ 55‬ملیار دیناری بە‬ ‫قەرز دەداتێ كە ئامادە نییە بیشیداتەوە و دادگایشی‬ ‫لێ ناگرن یاخۆ دەســت بەســەر پرۆژەكەیدا بگرن‪،‬‬ ‫بۆیە لە قۆناغی سێیەمی شكاندنی هەموو شكۆیەكی‬ ‫كورددا بێ ســڵكردنەوە لە هیچ بەهایەك ‪ 70‬ملیۆن‬ ‫دۆالری لە نــووری مالیكی وەرگــرت و كەناڵێكی‬ ‫عەرەبی پێ خستە كار دژی كوردستان‪ .‬ئێستەیش‬ ‫بە ئاشكرا دژی ســەربەخۆیی كار دەكات و نە خۆی‬ ‫شەرم دەیگرێ نە دەزگایەكی یاسایی بانگی دادگای‬ ‫دەكات بۆ لێپرسینەوە لەســەر سووكایەتیكردن بە‬ ‫ئامانجێك كە نیو ملیۆن شەهیدی بۆ دراوە‪.‬‬ ‫ئــەم گەنجە بەهــۆی تەمەنییەوە تێنەگەیشــتووە‬ ‫كەڵەگایی و ناپاكی بۆ كەس نەچووەتە ســەر‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ســەیرە دۆســتێكی نییە پێی بڵێ ئەم شــەپۆڵە بە‬ ‫نەوشــیروان مستەفا نەگەیشــت بە پیرەمەگروون‪،‬‬ ‫بەو هەر لە سەرەتای رێگەدا تووشی شكست دەبێ‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەمە با لێگەڕێین تا رۆژێك خۆی تێدەگات كە‬ ‫سیاسەت و پرسی نیشــتمانیی‪ ،‬ئەزموون و قوربانی‬ ‫دەوێت و هی ئەو نییە‪ .‬پرســیاری سەرەكی ئەوەیە‬ ‫حكوومەتی هەرێــم بۆ ئاوا داماو وەســتاوە و رۆڵی‬ ‫تەماشاكەر دەبینێ‪ ،‬ئەی یاسا حكوومەت جێبەجێی‬ ‫نەكات كێ بیكات؟‬ ‫كۆمەڵێــك بابەت هەیە كە هەركات دەكرا شاســوار‬ ‫عەبدولواحیدی پێ دادگایــی بكرێت و كەناڵەكانی‬ ‫پێ دابخرێت‪ ،‬وەك دژایەتی راستەوخۆی كوردستان‬ ‫و تێكدانی شــیرازەی كۆمەاڵیەتی لە میدیاكەیەوە‪،‬‬ ‫تێپەڕبوونــی پێنج ســاڵ بەســەر قەرزارییەكەی‬ ‫بەرامبەر حكوومەتی هەرێم كە بڕێكی یەكجار زۆرە‪.‬‬ ‫وەرگرتنی پارە لە ســەركردەیەكی شیعە كە قوتی‬ ‫خەڵكی كوردســتانی بڕیوە‪ .‬كۆڕ و كۆبوونەوە دژی‬ ‫ســەربەخۆیی لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردســتان كە‬ ‫پرسی نیشتمانیی و ئامانجی نەتەوەیی هەر كوردێكی‬ ‫بە ئەخالقە‪ .‬خۆ ئەم پرۆســەیە هیچــی تێناچێ بۆ‬ ‫حكوومەتی هەر شــوێنێك بە دوو ئیمەیڵی فەرمی‬ ‫دەتوانێ كەناڵەكــە دابخات و ئەمە هیچ پێوەندی بە‬ ‫ئازادی و قســەی بێماناوە نییە‪ ،‬لە رۆحی ئەوروپاش‬ ‫قبــوڵ ناكــرێ میدیــا دژی واڵت و پیرۆزییەكانی‬ ‫بوەســتێتەوە‪ .‬تەنانەت قبوڵ ناكرێ میدیا كوشتنی‬ ‫كەسێكیش بكات بە هەواڵ كە ئارامی گەڕەكێك تێك‬ ‫دەدات و پۆلیــس خۆی دەیكوژێ لــە ئەوروپا‪ .‬ئیتر‬ ‫كوردستان دەیەوێ لە كوێ بچێ وا ئەم بەرەاڵییەی‬ ‫رەخساندووە‪.‬‬ ‫ئــەم بڕیارە ئەگــەر بگیرێتــە بەر هیــچ نامۆ نییە‬ ‫الی شاســوار‪ ،‬چونكە هەر دوێنێ "ئااڵ دڵشــاد" كە‬ ‫ناســراوترین كارمەندی دەزگاكەی بــوو بە بڕیاری‬ ‫خۆی دەركرا‪ ،‬بەهۆی "پۆســتێكی فەیســبووك" كە‬ ‫ناوی شاســواری هەر نەهێناوە‪ ،‬بەاڵم لە كار خراوە‪،‬‬ ‫چونكە بــە بۆچوونــی فاڵگرەوەكانــی دەوروبەری‬ ‫خاوەنــی كەناڵەكە‪ ،‬ئااڵ لەو پۆســتەدا مەبەســتی‬ ‫شاسوار بووە‪ .‬ئەو گەنجەی كە چووە فیستیڤاڵی كان‬ ‫و لە شەڕی داعش بۆ كەناڵەكەی بریندار بوو‪ .‬ئایا الی‬ ‫هیچ كەس رەوایە كارمەندێك بەهۆی فەیسبووكەوە‬ ‫دەربكەی كە مەبەستی ئەویش نەبووە‪ ،‬بەاڵم خۆت‬ ‫واڵتێك سووك و رســوا بكەیت و كەس نەڵێ سەری‬ ‫چاوت برۆیە؟‪.‬‬

‫سەرمایەدارە قەرزارەكەی سلێمانی دژی سەربەخۆیی وەستایەوە‬

‫حزب و پسپۆڕان‪ :‬شاسوار بووكەڵەیە و‬ ‫دوژمنان بەكاری دێنن‬

‫دوای ئەوەی شاســوار عەبدولواحید خاوەنی كەناڵەكانی “ئێن ئاڕ تی” و پرۆژەی چاڤی الند‪ ،‬بە‬ ‫فەرمی خۆی وەك دوژمنی سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند‪ ،‬حزبەكانی كوردستان بە “ناپاك و‬ ‫بەكرێگیراو” باسی دەكەن و پسپۆڕانی زانستەكانی سیاسیی بە “بووكەڵەی دەستی دوژمنانی‬ ‫كورد” ناوی دەبەن كە نەیارانی كوردستان “بەكاری دێنن”‪.‬‬ ‫وشە‪/‬سلێمانی‬ ‫شاســوار عەبدوڵواحیــد شــەوی رابــردوو لە‬ ‫كەناڵەكــەی خۆیــەوە “‪ ”NRT‬دژایەتی خۆی‬ ‫بەرامبەر سەربەخۆیی كوردســتان راگەیاند و‬ ‫گوتی “جوواڵنەوەی دژە ریفراندۆم” رادەگەیەنم‪.‬‬ ‫ئــەوە لە كاتێكدایە خۆی ســتەمی لە نۆ هەزار‬ ‫هاوواڵتیــی كردووە و بە پارەی پشــكەكانیان‬ ‫گەورەترین پرۆژەی دروست كردووە و تا ئێستە‬ ‫ئامادە نییە مافەكانیان بداتەوە‪ ،‬ئەگەرچی دەیان‬ ‫سكااڵیان لە دادگا لە دژی تۆمار كردووە‪.‬‬ ‫ســادق جەباری ئەندامی مەكتەبی سیاســیی‬ ‫حزبی سۆسیالیســتی دیموكراتی كوردستان‪،‬‬ ‫بە”وشە”ی راگەیاند‪ ،‬هەر تاكێكی كورد كاتێك‬ ‫دەنگ دەدات ئازادە بــۆ ریفراندۆم لە هەرێمی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بەاڵم ئەوەی كوردێكی تێكۆشەر‬ ‫بێت و بە وەفــا بێت بەرامبــەر میلەتەكەی و‬ ‫خوێنی شــەهیدان كار لەســەر ئــەوە دەكات‬ ‫دەنگی “بەڵێ” سەر بكەوێت‪.‬‬ ‫جەباری زیاتر گوتی‪ ،‬هەر كەسێك هەوڵی ئەوە‬ ‫بدات كەمپین دروســت بــكات و هانی خەڵك‬ ‫بدات دەنگــی “نەخێر” بدەن بــە ریفراندۆم‪،‬‬ ‫هەڵەیەكــی گەورەیــە و مێژوو لێــی قبووڵ‬ ‫ناكات‪ ،‬چونكە پرسە نیشمانیی و نەتەوەییەكان‬ ‫هێڵی ســوورن و نابێت بۆ هیچ بەرژەوەندییەك‬ ‫دەستكاری بكرێت‪.‬‬

‫ســادق جەباری پێــی وایە ئــەوەی كەمپینی‬ ‫“نەخێر” دروســت بكات “خیانــەت دەكات و‬ ‫بەكرێگیراوە و شــەڕی بەوەكالەت بۆ كەس و‬ ‫شوێنی تر دەكات”‪.‬‬ ‫شاســوار عەبدولواحیــد تــا ئێســتە ئەوەی‬ ‫سەلمێنراوە ‪ 70‬ملیۆن دۆالری لە نووری مالیكی‬ ‫وەرگرتووە بــۆ بەردەوامیدان بــە كەناڵەكانی‬ ‫و ‪ 55‬ملیــار دینــاری حكوومەتــی هەرێمی‬ ‫كوردستانیش قەرزارە و تا ئێستە نەیداوەتەوە‪.‬‬ ‫عەبدواڵ وەرتی ئەندامی مەكتەبی سیاســیی‬ ‫بزووتنەوەی ئیســامی‪ ،‬بە”وشە”ی راگەیاند‪،‬‬ ‫بزووتنــەوەی ئیســامی تەواوی پشــتیوانی‬ ‫خۆی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كوردســتان‬ ‫راگەیاندووە و پێمان وایــە ریفراندۆم مافێكی‬ ‫سرووشتی و یاسایی خەڵكی كوردستانە‪.‬‬ ‫وەرتێ گوتی‪ ،‬پێویســتە تەواوی كورد و هێز و‬ ‫الیەنە سیاســییەكان پشــتیوانی لە ریفراندۆم‬ ‫بكەن‪ ،‬بۆیە دروستكردنی كۆدەنگی بە ئەركێكی‬ ‫نیشتمانیی دەزانین بۆ ریفراندۆم‪.‬‬ ‫“بزانیــن رەوتێك یــان كەمپێنێك بــۆ (نەخێر)‬ ‫بەرامبــەر ریفراندۆم راگەیەنراوە هەڵوێســتی‬ ‫خۆمــان روونتر رادەگەیەنین” بەرپرســەكەی‬ ‫بزووتنەوەی ئیسالمی وای گوت‪.‬‬ ‫الی خۆیەوە نازم هەركــی ئەندامی پەرلەمانی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بۆ “وشــە” گوتی‪ ،‬جێــی داخە‬ ‫خەڵكێك لەناو كوردســتان هەبــن بەرە دژی‬ ‫ڕیفراندۆم دروســت بكەن‪ ،‬ئەوانە دژی خوێنی‬

‫شــەهیدانن و مێــژوو رەحمیان پــێ ناكات و‬ ‫دەچنە نــاو زبڵدانەوە‪“ ،‬دەبــێ دڵنیا بن خەڵك‬ ‫لێیان قبووڵ ناكات”‪.‬‬ ‫بەگوتــەی هەركی‪“ ،‬ئەمــە جێبەجێكردنی‬ ‫سیاســەتی دوژمنانی كوردستانە‪ ،‬كە سەتان‬ ‫ساڵە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی كوردستان نەبێتە‬ ‫دەوڵەت و خاوەن قەوارەی سیاســی خۆی‪،‬‬ ‫بۆیە ئەو كەسانە هیچ جیاوازیان نییە لەگەڵ‬ ‫ئەو واڵتانەی ســەدان ساڵە گەلی كوردستان‬ ‫دەچەوسێننەوە”‪.‬‬ ‫الی خۆیــەوە بــارزان جەوهەر مامۆســتای‬ ‫زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەاڵحەدین‪،‬‬ ‫بە”وشــە”ی ڕاگەیاند‪ ،‬ئەم كارەی “شاسوار”‬ ‫سیاســەت و ئەجێندای دەرەكی لە پشــتە و‬

‫درێژكــراوەی هەوڵەكانە بۆ هیاللی شــیعی‬ ‫و خاوەنــی نالیا تەنیــا بووكەڵەیەكە و بەكار‬ ‫دەهێنــرێ و ئەو سیاســەتەی پێ جێبەجێ‬ ‫دەكرێ‪.‬‬ ‫زیاتــر گوتی‪ ،‬جێی داخە ســەرمایەدارێك لە‬ ‫ســایەی ســەری ئەو حكوومەتە دەوڵەمەند‬ ‫بووبێ و ئێســتە كەمپەین ڕادەگەیەنێ دژی‬ ‫سەربەخۆیی سیاسی كوردستان‪.‬‬ ‫روونی كردەوە كە هۆكارێكی تر ئەوەیە ئەمڕۆ‬ ‫گۆڕان سەركردایەتییەكی پیری هەڵبژاردووە‬ ‫و ئەو بەم كارەی دەیەوێ گەنجانی ناو گۆڕان‬ ‫و یەكێتی بــۆ خۆی ڕابكێشــێت و خۆی بۆ‬ ‫هەڵبژاردنــی پەرلەمانی كوردســتان ئامادە‬ ‫بكات‪.‬‬

‫بەاڵم گــۆڕان مەرجی تر بــۆ كاراكردنەوەی‬ ‫پەرلەمان دێنێتە ئــاراوە و باس لەوە دەكات‬ ‫بە مەرجەوە دەچنەوە پەرلەمانی كوردستان‪.‬‬ ‫عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی‪،‬‬ ‫بۆ “وشە”ـــی ئاشــكرا كــرد‪“ ،‬پارتی هیچ‬ ‫مەرجێكی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان نەماوە‬ ‫و دەمانەوێــت لەوبارەیــەوە گفتوگۆ لەگەڵ‬ ‫گۆڕاندا بكەین”‪.‬‬ ‫زیاتــر دەڵێ‪“ ،‬پێشــتر گۆڕان تەنیا باســی‬ ‫ئــەوەی دەكرد دەســتەی ســەرۆكایەتیی‬ ‫پەرلەمان بگەڕێنەوە و پەرلەمان وەك پێشوو‬ ‫كارا بكرێتەوە‪ ،‬بەاڵم ئێســتە پارتی مەرجی‬ ‫گۆڕانكاری البردووە‪ ،‬بەاڵم گۆڕان شــتی تر‬ ‫دەڵێن‪”.‬‬ ‫بەپێی زانیارییەكانی بەردەســت “وشــە”‪،‬‬ ‫پارتی داوای گفتوگۆ و دانیشــتنی لە گۆڕان‬ ‫كردووە لەســەر ئەو پرسە‪ ،‬بەاڵم بە پاساوی‬ ‫هەڵبژاردنی خانــەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری‬ ‫گشــتی‪ ،‬تا ئێســتە گۆڕان وەاڵمــی پارتی‬ ‫نەداوەتەوە‪.‬‬ ‫ئەندام ســەركردایەتییەكەی پارتی‪ ،‬گوتی‪،‬‬

‫“بەهــۆی دیاریكردنــی وادەی ڕیفراندۆم و‬ ‫هەڵبژاردنی پەرلەمان و ســەرۆكی هەرێم‪،‬‬ ‫پەرلەمــان گرنگــە و پێویســتە پەرلەمان‬ ‫شەرعییەتی یاسایی بەو هەڵبژاردنانە بدات و‬ ‫ئێمەش وەك پارتی دەمانەوێت پەرلەمان كارا‬ ‫بكرێتەوە‪”.‬‬ ‫ئێســتە بزووتنەوەی گۆڕان مەرجی (یەكەم‬ ‫كاری پەرلەمــان)ی دوای كاراكردنــەوە‬ ‫هێناوەتــە پێش و دەڵێن پێویســتە یەكەم‬ ‫كاری پەرلەمان دەســتبردن بێت بۆ یاسای‬ ‫ســەرۆكایەتیی هەرێم‪ ،‬بەاڵم پارتی دەڵێت‬ ‫شــتی گرنگتر هەیە لەگەڵ كاراكردنەوەی‬ ‫پەرلەمان كاریان لەسەر بكرێت‪.‬‬ ‫ئیســماعیل نامیــق ئەندامــی جڤاتــی‬ ‫نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان‪ ،‬بە”وشە”ـی‬ ‫ڕاگەیاند‪“ ،‬پەرلەمانی كوردســتان لەســەر‬ ‫یاســای ســەرۆكایەتیی هەرێم پەك خراوە‬ ‫و پێویستیشــە یەكەم كاری بریتی بێت لە‬ ‫دەستبردن بۆ یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم”‪.‬‬ ‫ئەو گوتــی‪“ ،‬پەرلەمــان دەزگەیــەك نییە‬ ‫هــەر كەس ویســتی دایبخــات و دواتر بۆ‬

‫بەرژەوەنــدی بڕیارەكانی خــۆی بیكاتەوە‬ ‫و ئەو كارانــەی تێدا بكات مەبەســتیەتی‪،‬‬ ‫ئێستە پارتی بۆ پرســی ڕیفراندۆم پێویستی‬ ‫بە پەرلەمانە‪ ،‬بــەاڵم گۆڕان دەیەوێت یەكەم‬ ‫پرسی ناو پەرلەمان ســەرۆكایەتیی هەرێم‬ ‫بێت‪ ،‬چونكە لەسەر ئەو پرسە پەك خراوە”‪.‬‬ ‫الی خۆیانەوە چاودێرانی سیاسی گەیشتوون‬ ‫بەو باوەڕەی گــۆڕان بە ســتراتیژ نایەوێت‬ ‫پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫دەیەوێت سوود لە پەكخســتنی پەرلەمان‬ ‫وەربگرێت بۆ هەڵبژاردنەكان‪.‬‬ ‫یەحیا ئەحمەد مامۆستای زانكۆی سلێمانی‬ ‫و چاودێری سیاســی‪ ،‬بۆ “وشە”ـــی ڕوون‬ ‫كردەوە‪ ،‬گۆڕان ســوود لە كارا نەكردنەوەی‬ ‫پەرلەمان دەبینێت بۆ ئەوەی لە بانگەشــەی‬ ‫هەڵبژاردن بەكاری بێنێت‪.‬‬ ‫ئەوەشــی گوت‪“ ،‬گــۆڕان بــە دیاریكردنی‬ ‫مەرجی نوێ‪ ،‬سەلماندی بە ستراتیژ لەگەڵ‬ ‫كاراكردنەوەی پەرلەماندا نییە‪ ،‬چونكە پێشتر‬ ‫دەیگوت دەبێت یوسف محەمەد بگەڕێتەوە و‬ ‫ئێستە دەڵێن مەرجی نوێمان هەیە”‪.‬‬

‫گۆڕان نایەوێت پەرلەمانی كوردستان‬ ‫كارا بكرێتەوە‬

‫وشە‪ /‬سلێمانی‪ -‬هەستی كەمال‬

‫پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ مەرجێكی‬ ‫لەســەر كاراكردنەوەی پەرلەمان نەماوە و بۆ‬ ‫ئەو مەبەستەش داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان‬ ‫كــردووە گفتوگۆ لەوبارەیــەوە بكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان لەگــەڵ كاراكردنەوەی‬ ‫بێمەرجی پەرلەمانیشدا نییە كە پێشتر داوای‬ ‫دەكرد‪ ،‬بۆیــە چاودێرانی سیاســیی دەڵێن‬ ‫“گۆڕان نایەوێت پەرلەمان كارا بكرێتەوە”‪.‬‬ ‫تشــرینی یەكەمــی ســاڵی ‪ ،2015‬بەهۆی‬ ‫ناكۆكییەكانی نێوان الیەنە سیاســییەكانی‬ ‫هەرێم بەتایبــەت پارتی و گۆڕان‪ ،‬پەرلەمانی‬ ‫كوردســتان پەك خرا و نزیكەی دوو ســاڵە‬ ‫هیــچ دانیشــتنێكی ئەنجام نــەداوە‪ .‬دوای‬ ‫پەكخســتنی پەرلەمان‪ ،‬پارتــی پێداگر بوو‬ ‫لەســەر ئــەوەی پەرلەمانی كوردســتان بە‬ ‫دەستەی سەرۆكایەتیی نوێوە كارا بكرێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم گۆڕان بەوە ڕازی نەبوو‪ ،‬ئێســتە پارتی‬ ‫مەرجی بۆ كاراكردنــەوەی پەرلەمان نەماوە‪،‬‬


‫كوردستانی‬

‫دوێنێ سێشــەم ‪25‬ی تەمووزی ‪ 2017‬هەڵبژاردنی‬ ‫رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی‬ ‫گــۆڕان بەڕێوە چوو‪ ،‬ئەنجامەكانــی هەڵبژاردنەكە‬ ‫پێش هەڵبــژاردن لە تۆڕەكانــی كۆمەاڵیەتی باڵو‬ ‫كرانەوە‪ ،‬بەو هۆیەوە كە هەمــوو ئەوانەی بە براوە‬ ‫دەرچوون‪ ،‬هیچ ركابەرێكیان نەبوو‪ ،‬بەڵكو پێشــتر‬ ‫بە چەند تاكتێكی سیاســی لەالیەك پاشەكشەیان‬ ‫بــە كاندیــدە گەنجــەكان كــرد و لەالیەكی تر‬ ‫كاندیدبوونی خۆیان بەشــێوەیەك رێكخست كە بۆ‬ ‫هەر پۆســتێك كاندیدێكی بێ ركابــەر بمێنێتەوە‪،‬‬ ‫ئەوەش سەركەوتنیانی مسۆگەر كرد‪.‬‬ ‫ســەرچاوەیەكی بەرپــرس لە مەكــۆی هەولێری‬ ‫بزووتنــەوەی گــۆڕان بــە “وشــە”ی راگەیاند‪،‬‬ ‫“هەڵبژاردنەكە ساختە دەرچوو‪ ،‬وێڕای ئەوەی پێنج‬ ‫كاندید لە پارێزگای هەولێر هەبوون‪ ،‬بەاڵم میدیای‬ ‫گــۆڕان و میدیاكانی تــر كە لە گۆڕانــەوە نزیكن‬ ‫ئاماژەشیان بە ناوەكانیان نەكرد‪ ،‬بەڵكو ئەو ناوانەی‬ ‫لــە زووەوە باڵو كرانەوە‪ ،‬لە ژووری هەڵبژاردنەوە بۆ‬ ‫میدیاكان خرابوونەڕوو‪ ،‬ئەوەش بەمەبەست بوو‪ ،‬بۆ‬ ‫چڕكردنەوەی سەرنج بوو لەســەر ئەو كاندیدانە و‬ ‫هەر ئەوانیش دەرچوون”‪.‬‬ ‫ئەو بەرپرســەی گــۆڕان كە نەیویســت ئاماژە بە‬ ‫ناوەكەی بدرێت‪ ،‬ئاشــكرای كــرد‪“ ،‬كاندیدەكانی‬ ‫پارێــزگای هەولێــر هــەر لــە بنەڕەتــدا رەت‬ ‫كرانــەوە‪ ،‬كاندیدە گەنجەكانیش بەكۆی گشــتی‬ ‫پاشەكشەیان پێكرا و هەموویان یەك لە دوای یەك‬ ‫پاشەكشەكردنی خۆیان لە هەڵبژاردنەكە راگەیاند‪،‬‬ ‫چونكە سیاسییە پیرەكان دەرفەتی بەشداریكردنیان‬ ‫پێنەدان‪ ،‬هەریەك لەوان بە پاساوێك رازی كراوە كە‬ ‫كشانەوەی خۆی رابگەیەنێت”‪.‬‬

‫هەڵبژاردنی رێكخەری گشــتی و خانەی راپەڕاندن‬ ‫پاش كۆچی دوایی نەوشــیروان مستەفا رێكخەری‬ ‫گشــتی بزووتنەوەی گــۆڕان دێــت‪ .‬بەگوێرەی‬ ‫دەســتووری ناوخۆیی گۆڕان دەبوو لە زوویەكەوە‬ ‫هەڵبژاردن بۆ خانــەی راپەڕاندن بكرێت‪ ،‬بەاڵم ئەو‬ ‫هەڵبژاردنە بە هەر هۆكارێك بێت ئەنجام نەدرا‪.‬‬ ‫ئەوانــەی مافــی دەنگدانیــان لــە هەڵبژاردنەكە‬ ‫هەبوو‪ ،‬ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی‪ ،‬باژێڕوانەكان‪،‬‬ ‫رێكخەری ژوورەكان و ســەرۆكی فراكسیۆنەكان‬ ‫بوون‪ ،‬ئــەوە لەكاتێكدایە كە بەپێی دەســتووری‬ ‫ناوخۆیی گۆڕان‪ ،‬جڤاتی نیشــتمانی بزووتنەوەی‬ ‫گــۆڕان لــە مانگــی كانوونــی یەكەمی ســاڵی‬ ‫رابردووەوە ماوەكەی بەســەرچووە‪ ،‬بەاڵم پاڵپشت‬ ‫بە نامەیەكــی نەوشــیروان مســتەفا رێكخەری‬ ‫پێشــووی بزووتنەوەكــە‪ ،‬كــە داوای كــرد بوو‬ ‫هەڵبژاردنــی جڤات دوا بخرێت‪ ،‬ئــەو هەڵبژاردنە‬ ‫نەكرا‪ ،‬بەاڵم وەك بەرپرســەكەی گۆڕان لە هەولێر‬ ‫دەڵــێ‪“ ،‬جڤاتی نیشــتمانی هیچ شــەرعیەتێكی‬ ‫یاســایی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبــژاردن نییە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫دەبوو هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن بكەوێتە دوای‬ ‫هەڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و باژێڕوانەكانەوە یان‬ ‫بەیەكەوە ئەنجام بدرێت‪ ،‬بــەاڵم لەوكاتەدا ئەنجام‬ ‫درا‪ ،‬بۆ ئــەوەی لەالیەن گرووپی بااڵدەســتی ناو‬ ‫گۆڕانەوە كۆنترۆڵ بكرێت”‪.‬‬ ‫ئەندامانی جڤاتی نیشــتمانی بزووتنەوەی گۆڕان‬ ‫جگەلــەوەی مــاوە یاســاییەكەیان تێپــەڕ بووە‪،‬‬

‫بەشێكیشــیان بەبێ دانان دیاریكراون‪ ،‬ئەوە وێڕای‬ ‫ئەوەی سەرۆكی فراكســیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی‬ ‫كوردســتان و ژمارەیەكــی زۆر لــە باژێڕوانەكانی‬ ‫گــۆڕان كە لــە هەڵبژاردنــی ئەندامانــی خانەی‬ ‫راپەڕاندن دەنگیان دا‪ ،‬لەالیەن هەمان ئەو گرووپە‬ ‫بااڵدەستەی گۆڕانەوە بەبێ هەڵبژاردن دەستنیشان‬ ‫كراون‪.‬‬ ‫عوسمان حەسەن هەڵســوڕای بزووتنەوەی گۆڕان‬ ‫لە گەرمیان بۆ “وشــە” ئاماژەیدا‪“ ،‬هەڵبژاردنەكەی‬ ‫خانەی راپەڕاندنی بزووتنــەوەی گۆڕان نیگەرانی‬ ‫زۆری لە ئاست گۆڕانخوازان دروست كردووە‪ ،‬هەم لە‬ ‫شێوازی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەكە و پشت كردنە‬ ‫بنەمــا دیموكراتییەكان‪ ،‬هەم لە پەراوێزخســتنی‬ ‫نەوەی نوێ و دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەمیان‬ ‫بۆ گەیشتن بە خانەی راپەڕاندن”‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪“ ،‬گۆڕانكاری و چاكسازی بە نەوەی نوێ‬ ‫دەكرێت‪ ،‬بەاڵم سیاســییە بەتەمەنەكانی پێشووی‬ ‫یەكێتی نیشتمانی بەتەواوەتی هەموو جومگەكانی‬ ‫بزووتنــەوەی گۆڕانیــان كۆنترۆڵ كــرد‪ ،‬ئەوەش‬ ‫ئەنجامی خراپتری بەدوادا دێت”‪.‬‬ ‫پــاش راگەیاندنــی ئەنجامەكانــی هەڵبژاردنەكە‪،‬‬ ‫ژمارەیەكــی بەرفرەوان لە ئەندامــان و الیەنگرانی‬ ‫گــۆڕان لــە رێگــەی تــۆڕە كۆمەاڵیەتییەكانەوە‬ ‫نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی‪ ،‬سەرنجەكان‬ ‫لەســەر شــێوازی بەڕێوەچوونــی هەڵبژاردنەكە‬ ‫بوون‪ ،‬ئەوان پێداگیری لەســەر ئــەوە دەكەن كە‬

‫گەنجانی گۆڕان بە نوكتە رووبەڕووی پیرەكان دەبنەوە‬

‫“هەڵبژاردن بەناوی خانەی راپەڕاندنەوە‬ ‫كرا و خانەی پیران دروست كرا”‬

‫وشە‪ /‬هەولێر‪ -‬رێبین‬ ‫بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنــی خانەی راپەڕاندنی‬ ‫بزووتنــەوەی گۆڕان‪ ،‬لە ئاســتی گەنجانی ناو‬ ‫گۆڕان بەتایبــەت رووبــەڕووی رەخنەی رژد‬ ‫كرایەوە‪ ،‬ئەوان لە رێی نوكتــەوە لە تۆڕەكانی‬ ‫كۆمەاڵیەتــی نیگەرانــی و ناڕەزایەتیی خۆیان‬ ‫بەرامبەر شــێوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە‬ ‫و دروســتكردنی بەربەســت لە بەردەم هاتنە‬ ‫پێشــەوەی گەنج و ژنان بەدیاریكراوی خستە‬ ‫ڕوو‪.‬‬ ‫هەڵبژاردنێكی شەفاف‬ ‫بزووتنــەوەی گــۆڕان پــاش كۆچــی دوایی‬ ‫نەوشیروان مستەفا ئەمین رێكخەری گشتیی‬ ‫بزووتنەوەكــە‪ ،‬دەبوو هەڵبژاردن بۆ پۆســتی‬ ‫رێكخەری گشــتی و خانەی راپەڕاندن بكات‪.‬‬ ‫لە ‪20‬ی تەمــووزی ‪ 2017‬دەرگەی خۆپااڵوتن‬ ‫بۆ پۆســتەكانی رێكخەری گشــتی و خانەی‬ ‫راپەڕانــدن كرایەوە‪ ،‬دەبوو لــە ئێوارەی ‪23‬ی‬ ‫هەمان مانگدا پرۆسەی خۆ كاندیدكردن بەكۆتا‬ ‫بێــت‪ ،‬بەاڵم بــە بڕیــاری ژووری هەڵبژاردنی‬ ‫گۆڕان‪ ،‬پرۆسەكە بۆ ماوەی ‪ 24‬سەعاتی تر درێژ‬ ‫كرایەوە‪.‬‬ ‫هەریــەك لە عومەری ســەید عەلــی و قادری‬ ‫حاجی عەلی لە ســەرەتادا خۆیان بۆ پۆســتی‬ ‫رێكخەری گشتی كاندید كردبوو‪ ،‬بەاڵم قادری‬ ‫حاجی عەلی پاشەكشــەی كرد و سەرنجەكان‬ ‫لەسەر عومەری سەید عەلی چڕ كرانەوە‪ ،‬پاش‬

‫ئەوەی ئــەو گەنجانەی خۆیان بۆ پۆســتەكە‬ ‫كاندید كردبوو‪ ،‬لە رۆژانی دواتردا پاشەكشەیان‬ ‫كرد‪.‬‬ ‫لەگەڵ یەكەم رۆژی پرۆسەی خۆپااڵوتن‪ ،‬ناوی‬ ‫تەنیا ژمارەیەك لە كاندیــدەكان لە میدیاكاندا‬ ‫باڵو كرانەوە و چەندان كەسایەتیی گۆڕان یان‬ ‫ئاگەدار لە پرۆســەكە‪ ،‬دووپاتیــان كردەوە كە‬ ‫پێش هەڵبژاردن‪ ،‬هەموو شتێك یەكال كراوەتەوە‬ ‫و ئەو كاندیدانە دەخرێنە پۆستەكانەوە‪.‬‬ ‫محەمــەد كەمــال گەنجێكــی گــۆڕان‪ ،‬لە‬ ‫ئەكاونتەكەی خــۆی لە تــۆڕی كۆمەاڵیەتی‬ ‫فەیســبووك نووســیویەتی‪" ،‬گــۆڕان ئەوەندە‬ ‫باوەڕی بــە شــەفافیەت هەیــە‪ ،‬تەنانەت بە‬ ‫‪ 48‬ســەعات پێش ئەنجامدانــی هەڵبژاردن‪،‬‬ ‫هەمــوو خەڵك دەزانێت بــراوەكان كێن و كێ‬ ‫دەردەچێت!"‪ .‬ئــەوەش وەك ئاماژەدان بەوەی‬ ‫كە پێشتر گرووپی بااڵدەستی ناو گۆڕان لەسەر‬ ‫پۆستەكان رێككەوتن و پۆست و بەرپرسەكانیان‬ ‫یەكال كردووەتەوە‪.‬‬ ‫رابوون مەعــرووف یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی‬ ‫گۆڕان لە رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەدا‪ ،‬ئەو‬ ‫هەڵبژاردنــەی بە "موزەیەف" ناو برد و دووپاتی‬ ‫كردەوە كە هیچ بنەمایەكی دیموكراســی تێدا‬ ‫رەچاو نەكــراوە‪ .‬ئەو رەخنەی لــەوە گرت كە‬ ‫دەرفەت بە هاتنە پێشەوەی نەوەی نوێ نەدراوە‬ ‫و پیرەكان دەستیان بەسەر گۆڕاندا گرتووە‪.‬‬ ‫خانەی راپەڕاندن یان خانەی پیران‬ ‫پشتیوانی لە گەنجان و هاتنە پێشەوەی نەوەی‬

‫نــوێ بۆ كایەكانــی دەســەاڵت و بەڕێوەبردن‬ ‫لە كوردســتاندا‪ ،‬یەكێك لەو بانگەشــانەیە كە‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە‬ ‫پێداگیــری لەســەر دەكات‪ ،‬بــەاڵم وەك لــە‬ ‫هەڵبژاردنی خانــەی راپەڕاندنــدا دەركەوت‪،‬‬ ‫دەرفەتــی هاتنە پێشــەوە بە هیــچ كام لەو‬ ‫كاندیدانەی گۆڕان نــەدرا كە وەك نەوەی نوێ‬ ‫دادەنرێــن‪ ،‬بەڵكو هەریەك لەوان بەشــێوەیەك‬ ‫پاشەكشەی لە هەڵبژاردنەكەدا كرد و لە كۆتادا‬ ‫تەنیا پیرەكان بەبێ هیچ ركابەرێك مانەوە‪.‬‬ ‫رزگار رەشــید گەنجێكی دانیشتووی راپەڕین‪،‬‬ ‫لە ئەكاونتەكەی خۆی لــە تۆڕی كۆمەاڵیەتی‬ ‫فەیســبووك نووســیویەتی‪" ،‬پەیامێــك لــە‬ ‫راپەڕینــەوە‪ :‬بەنــاوی هەڵبژاردنــی خانــەی‬ ‫راپەڕاندنەوە هاتــوون‪ ،‬كەچی خانەی پیرانیان‬ ‫دامەزراند!"‪ ،‬ئــەوەش وەك رەخنەیەك بەرامبەر‬ ‫بــەوەی هیچ نەوەیەكی نــوێ دەرفەتی هاتنە‬ ‫پێشەوەی بۆ خانەی راپەڕاندن نەبووە‪.‬‬ ‫ئاســۆ شــەفیق لەگەڵ پۆســتكردنی وێنەی‬ ‫رێكخەری گشــتیی تــازە و ئەندامانی خانەی‬ ‫راپەڕاندن بە تەوسەوە نووسیویەتی‪" ،‬سوبحانەاڵ‬ ‫بەرپرســانی خانەی راپەڕانــدن چەند گەنج و‬ ‫خوێن گەرمن‪ ،‬بە ئاستەم راپەڕینیان لە بیرە!"‪.‬‬ ‫سیروان كەمال یەكێكی تر لەوانەی كۆمێنتی‬ ‫لە خوار ئەو پۆستەوە نوســیووە و بە تەوسەوە‬ ‫دەڵێ‪" ،‬بــرادەران ئێوە بە هەڵە لێكدانەوەتان بۆ‬ ‫كردووە‪ ،‬ســەركردایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان‬ ‫ئەزموونی پێشــكەوتووی ئەنجوومەنی پیرانی‬ ‫ئەمەریكای بۆ كوردستان گواستووەتەوە!"‪.‬‬

‫"ژن و پیاو لە‬ ‫خانەی پیران جیا كرانەوە"‬ ‫یەكێك لەو رەخنانەی بەتایبەت لە ئاستی ژنانی‬ ‫ناو گۆڕان و ژنانی چاالكی مەدەنی‪ ،‬لە ئەنجامی‬ ‫هەڵبژاردنی خانــەی راپەڕانــدن رووبەڕووی‬ ‫بزووتنەوەی گــۆڕان كرایــەوە‪ ،‬نەبوونی هیچ‬ ‫ژنێكە لەناو ئەو خانەیەدا‪.‬‬ ‫بەهار نووری كە لە ئەكاونتەكەیدا وەك ژنێكی‬ ‫گۆڕانخواز خۆی ناســاندووە‪ ،‬لە كۆمێنتێكدا‬ ‫بۆ پۆســتەكەی ئاسۆ شــەفیق نووسیویەتی‪،‬‬ ‫"لەوەتەی لە عێراق خانەی پیران دامەزراوە‪،‬‬ ‫هەمیشــە خانــەی تێكەاڵوبــوون‪ ،‬پیــر و‬ ‫پەككەوتە لــە هــەردوو رەگەزەكەی لەخۆ‬ ‫گرتووە‪ ،‬بــەاڵم ئەوەی بزووتنــەوەی گۆڕان‬ ‫دروســتی كــردووە‪ ،‬خانەی پیاوانــی پیرە‪،‬‬ ‫ئەوەش گۆڕانكارییەكە لــە خانەی پیران كە‬ ‫پێشــتر لە عێراق و كوردستاندا نەبووە‪ ،‬بڕۆن‬ ‫ســەیر بكەن لە هەمــوو خانەكانــی پیراندا‬ ‫هەمیشــە پیرەپیاوان و پیرەژنان تێكەاڵون و‬ ‫پێكەوەن"‪.‬‬ ‫"خانەی پیرانی سلێمانی"‬ ‫پۆســتەكەی ئاســۆ‪ ،‬خەڵكی جیاجیای كۆ‬ ‫كردووەتەوە‪ ،‬یەكێك لەوانە گەنجێكە بەناوی‬ ‫(شوانە هەولێری)‪ ،‬ئەو لە كۆمێنتدا رەخنەی‬ ‫لــەوە گرتــووە كە هیــچ كەســایەتییەكی‬ ‫گــۆڕان لە هەولێــر بۆ پۆســتەكانی خانەی‬ ‫راپەڕاندن لە بزووتنەوەی گۆڕاندا بوونی نییە‬

‫و نووســیویەتی‪" ،‬دیارە مەرجــی وەرگرتن‬ ‫لــەو خانەی پیرانە‪ ،‬ئەوەیــە پیرەكە خەڵكی‬ ‫سلێمانی بێت یان لە ســلێمانی بێت‪ ،‬بۆچی‬ ‫كەسایەتییەكی هەولێر لەو خانەیەدا نەبوو؟"‪.‬‬ ‫باژێڕوانــی هەولێری بزووتنــەوەی گۆڕان و‬ ‫چوار بەرپرســی تری بزووتنەوەكە لە شاری‬ ‫هەولێــر‪ ،‬خۆیان بــۆ پۆســتەكانی خانەی‬ ‫راپەڕانــدن كاندید كردبوو كە میدیای گۆڕان‬ ‫و میدیاكانــی نزیك لەو حزبــە ئاماژەیان بە‬ ‫ناوەكانیــان نەكرد‪ ،‬وەك بەرپرســێكی بااڵی‬ ‫گۆڕان لــە هەولێر بــە "وشــە"ی راگەیاند‪،‬‬ ‫"سانسۆر لەسەر ناوی كاندیدەكان كراوە‪ ،‬ئەو‬ ‫چەند ناوەی لە ســەرەتاوە بــاو كرانەوە‪ ،‬لە‬ ‫ژووری هەڵبژاردنــەوە بە میدیاكان درابوون‪،‬‬ ‫لــە بەدواداچوونمانــدا ژووری هەڵبــژاردن‬ ‫پێیان راگەیاندین كە ئەو ناوانەمان لە دەست‬ ‫دەرچووە‪ ،‬بەاڵم روون بــوو بۆ زەقكردنەوەی‬ ‫بەمەبەســتی نــاوەكان و شــاردنەوەی‬ ‫كاندیدەكانی تر بوو"‪.‬‬ ‫ئەو زیاتر دەڵێ‪" ،‬رەنگە شــۆڕش حاجی وەك‬ ‫خەڵكی ســنووری پارێزگای هەولێر دابنێن‪،‬‬ ‫بــەاڵم ئەو نە لــە مەكۆ و شــانەكانی گۆڕانە‬ ‫لە هەولێر و نە لەو شــارەدا ژیــاوە و نە تێیدا‬ ‫دەژی‪ ،‬لەكاتــی خۆی لە مــاوەی هەڵمەتی‬ ‫هەڵبژاردندا چەند جارێك سەردانی هەولێری‬ ‫كردووە‪ ،‬بەاڵم ئەوانەی خۆیان كاندید كردبوو‬ ‫لە باژێڕوان و بەرپرسانی راستەقینەی گۆڕان‬ ‫بوون لە هەولێر و بەداخەوە پەراوێز خراون"‪.‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان‪،‬‬ ‫نیگەرانــی و ناڕەزایەتی زۆری لە ئاســتی نەوەی‬ ‫نوێی گۆڕان بەدوای خۆیدا هێنــا‪ ،‬بەو هۆیەوە كە‬ ‫لەو هەڵبژاردنەدا ژنان پشــتگوێ خران و نوێنەری‬ ‫شارەكان بوونیان نییە و پاشەكشە بەو گەنجانەیش‬ ‫كرا خۆیان كاندید كــرد بوو‪ ،‬ئەوەش بارودۆخێكی‬ ‫دروســت كرد كە تەنیا گرووپێكــی دیاریكراو لەو‬ ‫سیاسییە پیرانەی لەناو یەكێتییەوە هاتوون‪ ،‬بەبێ‬ ‫هیچ ركابەرێك پۆستەكان بۆ خۆیان یەكال بكەنەوە‪.‬‬

‫پێش هەڵبژاردنەكە پۆســت و كەسەكان یەكالیی‬ ‫كراونەتەوە و بەهیچ شێوەیەك كێبڕكێی تێدا نەبووە‪.‬‬ ‫ســەرچاوەیەكی نزیك لــە ژووری هەڵبژاردنەكانی‬ ‫بزووتنــەوەی گۆڕان بۆ “وشــە”ی ئاشــكرا كرد‪،‬‬ ‫ماوەی خۆكاندیدكردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە‬ ‫لەالیەن ژووری هەڵبژاردنەوە بۆ ‪ 24‬ســەعات درێژ‬ ‫كرایەوە‪ ،‬ئەوەش لە بنەڕەتدا تاكتیكی سیاســییە‬ ‫پیرەكان بوو‪ ،‬بۆ ئەوە بوو لە نێوان خۆیاندا لەســەر‬ ‫پۆســتەكان بەشــێوەیەك رێــك بكــەون كە هەر‬ ‫كامێكیــان بۆ پۆســتێك بەبــێ ركابــەری دووەم‬ ‫بمێنێتەوە‪.‬‬ ‫روونــی كــردەوە‪“ ،‬كاندیــدە بــراوەكان پێــش‬ ‫هەڵبژاردنەكە شوێنەكانی خۆیان گۆڕی‪ ،‬بۆ ئەوە بوو‬ ‫هەریەك لەوان كە پێش هەڵبژاردن بۆ پۆســتەكان‬ ‫یەكالیــی ببوونەوە‪ ،‬بەبێ هیــچ ركابەرێكی بەهێز‬ ‫خۆی بۆ پۆســتێك كاندید بكات‪ ،‬بەوەش هەریەك‬ ‫لەوان پۆســتێكی لــە رێكخەری گشــتییەوە بۆ‬ ‫تــەواوی ئەندامانــی خانەی راپەڕاندن مســۆگەر‬ ‫دەكرد‪ ،‬هەروەك ئەوەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەدا‬ ‫دەركەوت‪ ،‬بەاڵم ئەگــەر دوو كاندید لەوان خۆیان‬ ‫بۆ یەك پۆســت كاندید بكرابووایــە‪ ،‬بەدڵنیاییەوە‬ ‫دەرفەت دەبوو كاندیدێكی تر بۆنمونە لە گەنجەكان‪،‬‬ ‫پۆستێكی تر بباتەوە”‪.‬‬ ‫ئەوانــەی لــە هەڵبژاردنی رێكخەری گشــتی و‬ ‫خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەرچوون‪،‬‬ ‫تەمەنیان لەســەرووی پەنجا ساڵییەوەیە‪ ،‬عومەر‬ ‫سەید عەلی رێكخەری گشتی ‪ 72‬ساڵ‪ ،‬محەمەد‬ ‫تۆفیق رەحیم سكرتێری كاروباری ژوورەكان ‪63‬‬ ‫ســاڵ‪ ،‬جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی‬ ‫نیشتمانی ‪ 60‬ســاڵ‪ ،‬رەوف عوسمان سكرتێری‬ ‫جڤاتــی گشــتی ‪ 72‬ســاڵ‪ ،‬جــەالل جەوهەر‬ ‫ســكرتێری فراكسیۆنەكان ‪ 58‬ســاڵ‪ ،‬عوسمانی‬ ‫حاجی مەحمــوود ســكرتێری باژێڕوانەكان ‪54‬‬ ‫ساڵ‪ ،‬شــۆڕش حاجی سكرتێڕی كاروباری خەڵك‬ ‫‪ 59‬ساڵ‪.‬‬ ‫بــەو حاڵەشــەوە هیــچ كاندیدێكــی ژن لــە‬ ‫هەڵبژاردنەكەدا دەرنەچوو‪ ،‬وێڕای ئەوەی سوعاد‬ ‫عەبدولــڕەزاق وەك تاكە ژنێك خــۆی بۆ خانەی‬ ‫راپەڕاندن كاندید كرد بوو‪.‬‬ ‫كوێســتان محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشــتمانی‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان بۆ “وشــە” دەڵێ‪“ ،‬ســوعاد‬ ‫عەبدولڕەزاق لەگەڵ جەالل جەوهەر كێبڕكێیان‬

‫دەكرد لەسەر سكرتێری فراكسیۆنەكان‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫هەڵبژاردنەكەدا جەالل جەوهەر براوە بوو”‪.‬‬ ‫“لەناو گۆڕاندا ســێ ئافرەتی بەهێز هەیە‪ ،‬یەكێك‬ ‫لە هەولێر‪ ،‬یەكێك لە دهۆك و ئەویتر لە سلێمانی‪،‬‬ ‫لە ئایندەدا پێگەی خۆمان لەناو جڤاتی نیشتمانی‬ ‫بەهێز دەكەین و لەدوو ســاڵی داهاتوودا خۆمان‬ ‫بۆ خانەی راپەڕاندن كاندید دەكەین”‪ ،‬كوێستان‬ ‫محەمەد وای گوت‪.‬‬ ‫ســوعاد عەبدولــڕەزاق یەكێك لــە كاندیدەكانی‬ ‫هەولێر بوو كە بەگوتەی بەرپرســەكەی گۆران لە‬ ‫هەولێر‪ ،‬هەر پێنج كاندیدەكەی ئەو شارە پێشتر‬ ‫خراونەتە ژێر سانســۆرەوە لــەرووی میدیایی و‬ ‫سیاسییەوە و دەرنەچوونیان یەكالیی كرابووەوە‪.‬‬ ‫“وشــە” پێوەندی كرد بە ســوعاد عەبدولرەزاق‪،‬‬ ‫بەاڵم ئامادە نەبوو هیــچ لێدوانێكی رۆژنامەوانی‬ ‫لەوبارەیەوە بدات‪ ،‬هەروەك پەیامنێرانی “وشــە”‬ ‫پێوەندییان بە رابوون مەعــرووف پەرلەمانتاری‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان كرد‪ ،‬بەاڵم هەمدیسان ئامادە‬ ‫نەبوو روونكردنــەوە بدات‪ ،‬لەكاتێكدا هەر دوێنێ‬ ‫لەگەڵ ئەنجامدانــی هەڵبژاردنەكــە لە پەیجی‬ ‫تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیســبووك‪،‬‬ ‫هەڵبژاردنــی رێكخــەری گشــتی و خانــەی‬ ‫راپەڕاندنی بــە هەڵبژاردنێكی درۆزنانە(موزەیەف)‬ ‫لە قەڵەم دا و پاشــتر لە دیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا‬ ‫دووپاتــی كــردەوە‪ ،‬پێشــتر كاندیــدەكان بۆ‬ ‫پۆستەكان یەكالیی كرابوونەوە و هیچ بنەمایەكی‬ ‫دیموكراسی لەو هەڵبژاردنەدا رەچاو نەكراوە‪.‬‬ ‫ئیڤار ئیبراهیم پەرلەمانتاری فراكســیۆنی گۆڕان‬ ‫لە پەرلەمانی كوردستان بە”وشــە”ی راگەیاند‪،‬‬ ‫“كاندیدی ژن لــە هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن‬ ‫هەبوو‪ ،‬پێمان ناخۆشــە كە دەنگــی نەهێناوە و‬ ‫ئەوەش بە ئیرادەی ئێمە نییە”‪.‬‬ ‫پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەڵێ‪“ ،‬ژن لە پرۆســەی‬ ‫سیاسیی كوردستاندا پرسی پێناكرێت و بەشێكی‬ ‫ســەرەكی ئەوەش پێوەندی بە ژنــەوە هەیە كە‬ ‫ناتوانین یــەك روئیامان هەبێت بۆ كێشــەكان و‬ ‫داكۆكی لە مافەكانی خۆمــان ناكەین و جێگەی‬ ‫خۆمان ناچەسپێنین”‪.‬‬ ‫ئێڤار نەیویست راستەوخۆ لەبارەی دەرنەچوونی‬ ‫ژن لە هەڵبژاردنەكەی گۆڕان قســە بكات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەڵــێ‪“ ،‬زۆربەی ئــەو ژنانەی لە ژێــر چەتری‬ ‫حزبەكاندان بە بڕیاری پیاو دەجوڵێنەوە”‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫وشە‪/‬سلێمانی‪ ،‬هەولێر و گەرمیان‬

‫پیرەكانی گۆڕان كۆدەتایان بەسەر ‪3‬‬ ‫گەنجان و ژناندا كرد‬


‫كوردستانى‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪4‬‬

‫ئاسایش‪ :‬لەسەر قەرز كەس ناگرین‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫باندێك ملیارێك دۆالری هاوواڵتییانی‬ ‫سلێمانی دەدزن‬

‫پاش نزیكەی ‪ 10‬ســاڵ لە كاركردنی چەند كۆمپانیایەك لە ســلێمانی و وەرگرتنی نزیكەی یەك‬ ‫ملیار دۆالر لە هاوواڵتیانی شــارەكە بەناوی بۆرسەی جیهانییەوە‪ ،‬دەركەوتووە‪ ،‬پارەكە رەوانەی‬ ‫بانكەكانی دەرەوە كراوە و ژمێرە بانكییەكەیش ســفر كراوەتەوە‪ ،‬پاش گرتنی بەرپرســانی ئەو‬ ‫نووسینگە و كۆمپانیایە‪ ،‬بە دەستەبەری ئازاد كراون‪ ،‬ئەو پەرلەمانتارانەی بەدواداچوونیان لەسەر‬ ‫دۆسیەكە كردووە‪ ،‬گومانی ئەوە دەكەن دەستێكی گەورەیان لە پشت بێت‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬سلێمانی‪-‬هۆشیار عەلی‬ ‫ســەرچاوەیەكی ئاگەدار لە دادگەی سلێمانی‪،‬‬ ‫بە”وشــە”ی راگەیاند‪ ،‬ئەو كەســانەی بەناوی‬ ‫بۆرسەی جیهانییەوە لەالیەن نووسینگەیەكی‬ ‫ئاڵوگــۆڕاوی دراوەوە پارەكەیان براوە‪ ،‬نزیكەی‬ ‫‪ 100‬كــەس دەبن‪ ،‬بەشــێكیان بــە ئاڵتوون و‬ ‫ئەوانیتر بە پارە بەشدارییان كردووە كە بەسەر‬ ‫یەكەوە نزیكەی یەك ملیار دۆالریان داوە‪.‬‬ ‫بەگوێــرەی نامەیەكی عەلی حەمەســاڵح كە‬ ‫ئاراستەی داواكاری گشــتی سلێمانی كردووە‬ ‫و وێنەیەكی دەســت “وشە” كەوتووە‪ ،‬كارەكە‬ ‫لە ســاڵی ‪2007‬ەوە لەالیــەن هاوواڵتییەكی‬ ‫عەرەبەوە كراوە‪ ،‬لە رێگەی دانانی شاشەیەكی‬ ‫گــەورە و بەرنامەیەكــی تایبەتــەوە بەناوی‬ ‫بۆرســەی جیهانییەوە‪ ،‬بەبێ ئەوەی یاســای‬ ‫بۆرسە لە عێراق و كوردستان بوونی هەبێت‪.‬‬ ‫حەمەساڵح لەو نامەیەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە‪،‬‬ ‫ئەو كەسەی شاشەكەی بەناوی بۆرسەوە داناوە‪،‬‬ ‫لە بنەڕەتدا كۆمپانیایەكــی بۆ ئاڵوگۆڕاوی دراو‬ ‫بە مۆڵەتــی ژمارە ‪ 141‬لە ‪21‬ی ئەیلوولی ‪2005‬‬ ‫وەرگرتووە‪ ،‬تەنیــا بۆ ئاڵوگــۆڕی دراو‪ ،‬بەپێی‬ ‫نووسراوی بانكی ســلێمانی ئەو كۆمپانیایە لە‬ ‫ســاڵی ‪ 2008‬بەدواوە لەسەر تازە نەكردنەوەی‬ ‫مۆڵەتــی كاركــردن‪ ،‬مۆڵەتی نووســینگەی‬ ‫ئاڵوگۆڕی دراوەكەیشی هەڵوەشێنراوەتەوە‪.‬‬ ‫ســیروان محەمەد یەك لەو هاوواڵتییانەی بە‬ ‫‪ 700‬هەزار دۆالر بەشــداری ئەو بۆرســەیەی‬ ‫كردووە‪ ،‬بۆ “وشــە”ی ئاشكرا كرد‪“ ،‬لە رێگەی‬ ‫كۆمپانیایەكەوە بەناوی (تریدەر ســەنتەر) كە‬ ‫دوایین جار نووسینگەكەی لەناو هۆتێل پااڵس‬

‫و سلێمانی بۆڵ بوو‪ ،‬بەشــداریمان كرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دواتر دەركــەوت هەموو پارەكانــی بردووەتە‬ ‫دەرەوە‪ ،‬مۆڵەتیــان نەبووە و ســاختەكارییان‬ ‫كردووە”‪.‬‬ ‫زیاتــر دەڵێ‪“ ،‬ئێمە ســكااڵمان تۆمار كردووە‪،‬‬ ‫بەرپرســانی كۆمپانیایەكــە ســەرەتا لەالیەن‬ ‫ئاسایشــەوە بەمادەی ‪ 1124‬گیراون‪ ،‬پاشــان‬ ‫مادەكەیــان بۆ ‪ 456‬گــۆڕدراوە و هەریەكەیان‬ ‫بە دەســتەبەری ‪ 50‬ملیۆن ئازاد كراون‪ ،‬پاشان‬ ‫ئازادكردنیــان كەس نازانێت بــۆ كوێ چوون‪،‬‬ ‫سەرەڕای ئەوەی پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت”‪.‬‬ ‫محەمەد زیاتر دەڵێ‪“ ،‬ئەو بابەتە لە ئاسایشــی‬

‫جێی گومانە كەســێكی مووســاوی بێتە‬ ‫ســلێمانی و كارێكی لەو شــێوەیە بكات‪،‬‬ ‫بە دوور نازانرێت دەســتێكی گەورەي لە‬ ‫پشت بێت‬ ‫ســلێمانی لە ماوەی شــەو و ڕۆژێك ڕەوانەی‬ ‫پۆلیس كــرا‪ ،‬ئەوە گومانی دروســت كردووە‪،‬‬ ‫ئاســایش ئەو كەسانەی لەسەر بردنە دەرەوەی‬ ‫پارە گرتبوو نەك لەسەر سكااڵی هاوواڵتییان”‪.‬‬ ‫روونی كردەوە‪“ ،‬هاوواڵتی هەیە بە سێ ملیۆن‬ ‫دۆالر بەشــداری لەو بۆرســەیەدا كــردووە و‬ ‫بەكۆی گشــتی نزیكەی یەك ملیــار دۆالریان‬ ‫بردووەتە دەرەوە و ژمێرە بانكییەكەشیان سفر‬ ‫كردووەتەوە”‪.‬‬

‫ئەو بەشدارەی بۆرسەكەی سلێمانی‪ ،‬ئاشكرای‬ ‫كرد‪“ ،‬ئەوانەی ئــەو كۆمپانیایانەیــان بەڕێوە‬ ‫دەبرد شەش كەسن‪ ،‬چواریان عەرەبی مووسڵن‬ ‫بەناوەكانــی ئەیاد زوێر‪ ،‬عەلی مۆفەق‪ ،‬ئەحمەد‬ ‫مۆفــەق و حەیدەر ئەیــاد‪ ،‬دووانیان كوردن بە‬ ‫ناوەكانی كارزان حەمەشەریف و سپاردە نووری‬ ‫كە بەڕێوەبەرانی ئەو كۆمپانیایانە بوون”‪.‬‬ ‫بەپێــی نامــەی پەرلەمانتارەكە بــۆ داواكاری‬ ‫گشــتی‪ ،‬ئــەو كەســانە لەبــەردەم داواكاری‬

‫گشــتی دانیان بەوەدا ناوە ملیۆنــان دۆالری‬ ‫هاوواڵتییانیان بردووەتــە دەرەوە و زۆرینەی‬ ‫پارەكە بۆ لبنان‪ ،‬ئوردن و دوبەی رەوانە كراوە‪.‬‬ ‫د‪ .‬شــێركۆ جــەودەت ئەندامــی پەرلەمانی‬ ‫كوردســتان لە لیژنــەی دارایــی و ئابووری‪،‬‬ ‫بۆ “وشــە”ی روونكــردەوە‪“ ،‬دوو كۆمپانیا بە‬ ‫ناوی بۆرســەوە كاریان كــردووە و پارەیان لە‬ ‫هاوواڵتییان وەرگرتووە و خۆیان وا نیشــانداوە‬ ‫مۆڵەتیــان هەیــە‪ ،‬دواتــر گیراون‪ ،‬بــەاڵم بۆ‬ ‫ئازادكردنیــان ئــەو مادەیە گــۆڕدراوە كە لە‬ ‫ســەرەتادا پێی گیراون‪ ،‬پاشــان بە ئازادی لە‬ ‫شاری سلێمانی سوڕاونەتەوە”‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵــێ‪“ ،‬كاتێك مادەیــەك ڕێ دەدات بە‬ ‫گرتنی ئەو كەســانە و گیراون‪ ،‬دواتر گۆڕدراوە‬ ‫بۆ مادەیەكــی تر كە ڕێ دەدات بە ئازادبوونیان‬ ‫بە دەستەبەری‪ ،‬جێی گومانە‪ ،‬ئێمە دەمانەوێت‬ ‫بگەڕێتەوە سەر ئەو مادەیەی كە ڕێ بە گرتنی‬ ‫ئەو كەسانە دەدات”‪.‬‬ ‫الی خۆیــەوە‪ ،‬ڕزگار حەمەڕەحیم بەڕێوەبەری‬

‫ڕاگەیاندنی ئاسایشــی ســلێمانی‪ ،‬بە”وشە”ی‬ ‫راگەیانــد‪“ ،‬ئــەو بابەتــە الی ئێمــە نییە و‬ ‫پێوەندیشــی بە ئاسایشی سلێمانی نییە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫دەبێت الی پۆلیس بێت”‪.‬‬ ‫حەمەڕەحیم تەنیا ئەوەندەی گوت‪“ ،‬ئاســایش‬ ‫لەسەر قەرزی هاوواڵتییان كەس ناگرێت”‪.‬‬ ‫هاوكات ئەبوبەكر هەڵەدنــی ئەندامی لیژنەی‬ ‫یاســایی لە پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬بۆ “وشە”ی‬ ‫دووپــات كردەوە‪“ ،‬ئــەو هاوواڵتییانەیان بەوە‬ ‫خەڵەتانــدووە لە ســەرەتاوە بڕێــك قازانجیان‬ ‫پێداون‪ ،‬بە گوتــەی هاوواڵتییەكانیش زیاتر لە‬ ‫‪ 850‬ملیۆن دۆالر لە ڕێگەی ئەو نووسینگانەوە‬ ‫براوەتە دەرەوە”‪.‬‬ ‫“جێــی گومانە كەســێكی مووســاوی بێتە‬ ‫ســلێمانی و كارێكی لەو شێوەیە بكات‪ ،‬بۆیە بە‬ ‫دوور نازانرێت دەســتێكی گەورە لە پشت ئەو‬ ‫كارەوە بێت‪ .‬بەتایبەت كە ئەو كەســانە سەرەتا‬ ‫گیــراون و دواتر مادەكەیان بۆ گۆڕدراوە و ئازاد‬ ‫كراون” هەڵەدنی وای گوت‪.‬‬

‫هیچ دەوام و كارێك ناكەن‬

‫دەیان كەس مووچە و ئیمتیازی بەڕێوەبەری گشتی و‬ ‫بەڕێوەبەری شارەدێ وەردەگرن‬

‫وشە‪ /‬هەولێر‪ -‬سەرخێڵ‬

‫زۆربــەی ئــەو بەڕێوەبەرە گشــتی و بەرپرســە‬ ‫كارگێڕییانــەی لەالیەن ئەنجوومەنی پارێزگاكانی‬ ‫هەرێمی كوردســتان ال دەبرێن و لێپرسینەوەیان‬ ‫لەگەڵدا دەكرێــت‪ ،‬دواتر بەهەمــان ئیمتیازەوە‬ ‫دەخرێنە دیوانی پارێزگاكانی كوردستان‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست “وشە” كەوتوون‪ ،‬بە‬ ‫سەتان بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی كارگێڕی‬ ‫لە شارەكانی كوردستان لە پۆستەكانیان ال دراون‪،‬‬ ‫بەاڵم بەبێ ئــەوەی ئیمتیازیان لێ وەربگیرێتەوە‪،‬‬ ‫دەخرێنەوە دیوانی پارێزگاكان‪.‬‬ ‫ئێستە لیژنەی چاكسازیی كوردستان سەرقاڵی ئەو‬ ‫دۆســیەیەن و دەیەوێت میكانیزمێك لەوبارەیەوە‬ ‫بدۆزێتــەوە‪ ،‬هــاوكات لەمــەودوا زۆربــەی ئەو‬ ‫بەڕێوەبەرانەی دادەنرێن لە ڕێی سیڤییەوە دەبێت‪،‬‬ ‫ئەوەش بە بڕیاری لیژنەی چاكســازیی سەرۆكی‬ ‫هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە‬ ‫داهاتوو مەرجەكان بۆ ئەو پرسە دادەنێت‪.‬‬ ‫غــازی عەلی ئەندامــی ئەنجوومەنــی پارێزگای‬ ‫هەولێــر‪ ،‬بە”وشــە”ی راگەیانــد‪ ،‬یەكێــك لەو‬ ‫عورفانەی لە شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی درێژەی‬ ‫پێ دەدرێت‪ ،‬دروستكردنی بەڕێوەبەری گشتی و‬

‫بەڕێوەبەری شارۆكەی “معەوم”ـە‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪“ ،‬لە ســنووری هەولێر و سلێمانی لە‬ ‫كاتی الدانی بەرپرســانی كارگێڕیی شــارەكەدا‬ ‫ئەگەر پۆســتی تری پێ نەدرێت‪ ،‬وەك فەرمانبەر‬ ‫لەنــاو دیوانی پارێــزگاكان دەمێنێتەوە كە پێیان‬ ‫دەگوترێت “معەوم”‪.‬‬ ‫ئەو ئەندامــەی ئەنجوومەنی پارێــزگای هەولێر‬ ‫روونی كردەوە‪“ ،‬ئەو كەسانەی ال دەدرێن و دواتر‬ ‫وەك فەرمانبــەر دەخرێنەوە دیوانــی پارێزگاكان‪،‬‬

‫مووچــە و ئیمتیازیان لــێ وەرناگیرێتەوە و وەك‬ ‫سەردەمی پۆستەكانیان مامەڵە دەكەن”‪.‬‬ ‫ئامــاژەی دا‪“ ،‬وەزارەتــی ناوخــۆی حكوومەتی‬ ‫هەرێمی كوردســتان بە نووسراوی فەرمی داوای‬ ‫چارەسەری ئەو كێشەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی‬ ‫كوردســتان كــردووە‪ ،‬بــەاڵم تا ئێســتە وەاڵم‬ ‫نەدراوەتەوە و رەنگە ئێستە ئەوانەی وەك (معەوم)‬ ‫هەن زیاتر بن لەوانەی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی‬ ‫و بەڕێوەبەری شارۆكە و شارەدێیەكان بە كرداری‬

‫بەڕێوە دەبەن”‪.‬‬ ‫غازی عەلی رەتی كردەوە كە ئەو كارە بە یاسا رێك‬ ‫خرابێــت و ئاماژەی بەوە كرد‪ ،‬ئەو “معەوم”ـــانە‬ ‫رەنگە چەند رۆژێك لە مانگێكدا دەوام بكەن و هیچ‬ ‫ئەركێكی تریان پێ نەسپێردراوە‪.‬‬ ‫هاوكات محەمەد رەســووڵ ئەندامی ئەنجوومەنی‬ ‫پارێــزگای ســلێمانی‪ ،‬بە”وشــە”ی راگەیاند‪ ،‬لە‬ ‫پارێزگای سلێمانی بەهەمانشێوە چەندان كەسی‬ ‫“معەوم” هەن كە پێشتر پۆستیان هەبووە و ئێستە‬ ‫“ئیمتیاز و مووچە” وەردەگرن‪ ،‬بەاڵم پۆســتیان‬ ‫نییە و لە دیوانی پارێزگا دەوام دەكەن‪.‬‬ ‫ئەو دەڵێ‪“ ،‬ژمارەی ئەو كەسانە بە تەواوی نازانرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم لە ســلێمانی چەند كەســێك كە “معەوم”‬ ‫بوون دواتر لە پۆستی تر دانرانەوە و شوێنەكانیان‬ ‫گواسترایەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوانەی پۆستیان پێ درایەوە‬ ‫پێشتر متمانەیان لێ وەرنەگیرابووەوە‪.‬‬ ‫رەســووڵ زیاتر دەڵێ‪“ ،‬لە دانیشــتنی رابردووی‬ ‫ئەنجوومەنــی پارێزگای ســلێمانی باســی ئەو‬ ‫كێشــەیە كراوە و داوا كراوە ئەو كەســانە یەكال‬ ‫بكرێنەوە بەوەی بخرێنە شــوێنی تر یان لەالیەن‬ ‫حكوومەتی هەرێمی كوردســتانەوە ئەو كێشەیە‬ ‫یەكال بكرێتەوە”‪.‬‬ ‫الی خۆیەوە د‪ .‬فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی‬ ‫كوردســتان و ئەندامی لیژنەی چاكســازی كە بە‬

‫فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێك هاتووە‪،‬‬ ‫بە”وشــە”ی راگەیاند‪ ،‬پێشــتر كۆبوونەوەیەكی‬ ‫الیەنە پێوەندیدارەكان ئەنجام درا و لەوێ باســی‬ ‫ئەو كێشەیە كراوە كە چارەسەر بۆ “معەوم”ـەكان‬ ‫بدۆزرێتەوە‪.‬‬ ‫بەگوتــەی ئەو‪“ ،‬چارەســەری ئەو كێشــەیە زۆر‬ ‫رێگە دەگرێتەوە كە گەڕاندنەوەی ئەو كەسەیە بۆ‬ ‫وەزیفەی سەرەتایی خۆی یان خستنە شوێنێكی‬ ‫تر و كاری تریان پێ بسپێردرێت”‪.‬‬ ‫سۆفی روونی كردەوە كە تا ئێستە نەگەیشتوونەتە‬ ‫هیچ چارەسەرێك بۆ ئەو پرسە‪ ،‬بەاڵم پێشتر قسەی‬ ‫لەســەر كراوە‪ .‬ئاماژەی بەوە دا كە ئەوان ژمارەی‬ ‫تەواوی معەومەكان نازانن‪ ،‬بەاڵم رەنگە هەر ‪100‬‬ ‫كەسێك هەبێت بەم شێوەیە بن‪.‬‬ ‫ئەندامەكەی لیژنەی چاكسازی ئاماژەی بەوە كرد‬ ‫كە بڕیار دراوە پۆستەكان لە ڕێی سیڤییەوە بدرێت‬ ‫بە كەسەكان‪.‬‬ ‫“ئەو ســەردەمە نەماوە كە بەنووسراو و نامە خەڵك‬ ‫بخرێتە پۆستەكان و بكرێتە بەڕێوەبەری گشتی”‪.‬‬ ‫سۆفی وای گوت‪.‬‬ ‫ئەوە لــە كاتێكدایە كــە ســەرباری دابینكردنی‬ ‫ئۆتۆمبێل و پێویستییەكان‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتی و‬ ‫بەڕێوەبەری شارۆكە و شارەدێیەكان مووچەكانیان‬ ‫زیاتر لە ‪ 900‬هەزار دینارە‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪5‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫وشە‪ /‬مەحموود ئیسماعیل‬

‫بەغـدا دەیـەوێ بـە یـاسا‬ ‫كــورد لـە كەركــووك گــۆشەگیر بـكات‬

‫‪ 12‬ســاڵ بەســەر تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگای‬ ‫كەركــووك تێپــەڕ دەبێت و تا ئێســتە هەڵبژاردن‬ ‫نەكراوە‪ ،‬چەنــدان هۆكار هەن بــۆ ئەنجام نەدانی‬ ‫هەڵبژاردن لەو پارێزگا كوردستانییە كێشەلەسەرە‬ ‫لەگــەڵ بەغدا‪ ،‬كورد‪ ،‬توركمان و عەرەب بە هەوڵی‬ ‫بەدەســتهێنانی دەســتكەوت لە دەرەوەی بەشە‬ ‫هەڵبــژاردن‪ ،‬تۆمەتبار دەكات‪ .‬لــەو كاتەی ئەوان‬ ‫دەڵێن "كورد فەرامۆشــی كردوویــن" و ئاماژە بۆ‬ ‫هەڵدانی ئااڵی كوردســتان و ریفراندۆم دەكەن كە‬ ‫كورد لــەو پارێزگایەدا كردوویەتــی و دەیكات كە‬ ‫مەترسییەكانی ئەوانن‪.‬‬ ‫ئەشــواق جــاف پەرلەمانتاری كورد لــە بەغدا‪ ،‬بۆ‬ ‫"وشــە" رای دەگەیەنێت كە بنەمای رێگریكردن لە‬ ‫ئەنجامدانی هەڵبژاردن لــە كەركووك‪ ،‬توركمان و‬ ‫عەرەبن‪ .‬بەگوتەی ئەشواق "ئەوان دەیانەوێ یاسای‬ ‫هەڵبژاردنەكان كە لە هەموو پارێزگاكان جێبەجێ‬ ‫دەكرێت‪ ،‬لە كەركووك جێبەجێ نەبێت و یاسایەكی‬ ‫تایبەت بــۆ هەڵبژاردنی كەركووك هەبێت كە پلە و‬ ‫پۆستی سیاسیی زیاتریان بۆ مسۆگەر بكات"‪.‬‬ ‫"بۆیە توركمــان و عەرەب بە بــەردەوام رێگرن لە‬ ‫بــەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لــە كەركووك‪،‬‬ ‫لــە رابــردوودا پێكهاتەكانی كەركووك دەســتیان‬ ‫بە گفتوگــۆ كرد و چەنــدان كۆبوونــەوە كراوە و‬

‫لــە رێككەوتــن نزیك بــوون‪ ،‬بــەاڵم عەرەبەكان‬ ‫پاشەكشــەیان كرد‪ ،‬بۆیە وەك كورد ترسی ئەوەمان‬ ‫هەیە ئەگــەر رێككەوتنی پێكهاتەكانیش لەوبارەوە‬ ‫بكرێت‪ ،‬لەناو پەرلەمان فێڵ لە كورد بكرێت" جاف‬ ‫وای گوت‪.‬‬ ‫روونی كردەوە‪ ،‬ســووربوونی سەرۆكی پەرلەمان لە‬ ‫‪20‬ی تەمووز لەســەر تێپەڕاندنی ئەم یاسایە‪ ،‬بەبێ‬ ‫ئەوەی نوێنەرانی كەركــووك بگەنە رێككەوتن كە‬ ‫خۆی سەرپەرشتی گفتوگۆكان دەكات‪ ،‬الی ئێمە‬ ‫نیشــانەی پرسیاری لەســەرە‪ ،‬بەاڵم خۆشبەختانە‬ ‫نوێنەرانی كورد لە بەغدا یەكیانگرت و لە دانیشتنی‬ ‫پەرلەمان هەســتان‪ ،‬ئەوەش پەیامێكی دا بەوەی‬ ‫كورد لــەو بابەتە یەكدەنگە و وای كرد ســەرۆكی‬ ‫پەرلەمان پاشــگەز بێتەوە و ســوور نەبێت لەسەر‬ ‫دەنگدان لەسەر پڕۆژەكە‪.‬‬ ‫جــاف دووپاتی كــردەوە‪ ،‬ئەو پڕۆژەیاســایەی لە‬ ‫پەرلەمانە بە داڕشــتنی ئێســتەی لە بەرژەوەندی‬ ‫كورد نییە ئەگــەر بێتە تێپەڕانــدن‪ ،‬هەروەها بەو‬ ‫شێوەی عەرەب و توركمان دەیانەوێ بە یاسایەكی‬ ‫تایبەت بۆ كەركووك‪ ،‬ئەوەش لە بەرژەوەندی كورد‬ ‫نییە‪ ،‬بۆیە دەبێ كورد زۆر وریا بێت و وا داڕشتنەوە‬ ‫بۆ مادەی ‪37‬ی پڕۆژەیاساكە بكرێت‪.‬‬ ‫مادەی ‪37‬ە باس لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكات‬ ‫لە كەركووك دوای وردبوونەوە لە تۆماری دەنگدەران‬ ‫و دابەشــكردنی دەســەاڵت بــۆ گەرەنتیكردنــی‬ ‫بەشداری هەموو پێكهاتەكان و دواڕۆژی كەركووك‬

‫بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دیاری بكرێت‪.‬‬ ‫لــە بەرامبــەردا حەســەن تــۆران پەرلەمانتاری‬ ‫توركمانــی عێراق لەســەر پارێــزگای كەركووك‪،‬‬ ‫بە"وشــە"ی گــوت‪ ،‬كەركــووك گرێیە لــە زۆر لە‬ ‫قۆناغەكانی پرۆســەی سیاســی لە عێراقدا‪ ،‬دوای‬ ‫كەوتنــی داعش و پاشەكشــەی ســوپای عێراق‪،‬‬ ‫كورد دەستی بەســەر بەڕێوەبردنی شارەكەدا گرت‬ ‫لەڕووی كارگێــڕی و تەناهییەوە‪ ،‬بۆیە گفتوگۆیان‬ ‫لەگەڵ پێكهاتەكانی تــر فەرامۆش كرد‪ ،‬دوو حزبە‬ ‫كوردییەكــە بەتایبەتی یەكێتیــی رەتیان كردەوە‬ ‫وتوێژ لەگەڵ عــەرەب و توركمان بكەن و ئەوەش‬ ‫هۆی سەرەكیی ناكۆكییەكانە‪.‬‬ ‫تۆران ئەوەیشی خســتە ڕوو "ئێستە كە پرۆسەی‬ ‫دەنگــدان لەســەر پڕۆژەیاســای هەڵبــژاردن‬ ‫گەیشــتووەتە قۆناغەكانی كۆتا‪ ،‬ئــەوان بیرۆكەی‬ ‫وتوێژیان خســتە ڕوو‪ ،‬بەاڵم تا ئێستە بۆچوونەكان‬ ‫لێــك دوورن لەبــارەی چۆنیەتیــی ئەنجامدانــی‬ ‫هەڵبژاردنەكانی پارێزگای كەركووك‪ ،‬ئەو پڕۆژەی لە‬ ‫حكوومەت هاتووە سێ خاڵی پێوەست بە كەركووك‬ ‫تیادایە"‪.‬‬ ‫ئەو پەرلەمانتارە توركمانە روونی كردەوە كە كورد‬ ‫پێشنیازی هەڵوەشانەوەیان كرد‪ ،‬لە بەرامبەردا ئێمە‬ ‫داوای داڕشتنی یاسایەكی تایبەتمان بۆ هەڵبژاردنی‬ ‫كەركووك كرد‪ ،‬بۆیە ویســتمان هەرسێ شێواز لە‬ ‫پەرلەمان بخەینە ڕوو‪ ،‬بەاڵم كــورد رازی نەبوون‪،‬‬ ‫بۆیە هەوڵ دەدەین بگەین بە سازان و وەك توركمان‬

‫بۆچوونمان ئەوەیە یاسایەكی تایبەت دەربچێت بۆ‬ ‫كەركووك یــان بڕگەكان ببێتە هەموارێك بۆ مادەی‬ ‫‪37‬ی پڕۆژەیاساكە بۆ مسۆگەركردنی مافەكانمان‪.‬‬ ‫"تاكڕۆیــی كورد لە كەركــووك و هەڵكردنی ئااڵی‬ ‫كوردســتان لەســەر دامەزراوەكانی و سووربوونی‬ ‫پارێزگاری كەركووك لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی‬ ‫ریفراندۆمی هەرێم لە كەركووك و نەبوونی كارگێڕیی‬ ‫هاوبەش‪ ،‬مەترســی توركمانن لە كەركووك‪ ،‬بۆیە‬ ‫دەمانەوێ بەشدار بین لە ئیدارەكردنی كەركووك و‬ ‫نەبینە پاشكۆی پێكهاتەیەكی تر‪ ،‬بەو هۆیەی كورد‬ ‫پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە پێشتر‪ ،‬داوای گەرەنتی‬ ‫لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین تا لە بەڵێنەكانی‬ ‫كورد دڵنیا بین" تۆران وای گوت‪.‬‬ ‫كەركووك یەكێكە لە ناوچە كێشەدارەكانی نێوان‬ ‫حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق‪ ،‬دەبوو تا‬ ‫كۆتای ‪ 2007‬مادەی ‪ 140‬جێبەجێ بكرێت بە سێ‬ ‫قۆناغی "ئاساییكردنەوە‪ .‬سەرژمێری و راپرسی" بۆ‬ ‫ئەوەی دانیشتوانی بڕیار بدەن لەسەر كوردستان‬ ‫بن یان عێراق‪ .‬بەاڵم نەكراوە‪.‬‬ ‫شــاخەوان عەبدواڵ پەرلەمانتاری كورد لەســەر‬ ‫پارێزگای كەركووك‪ ،‬بە"وشە"ی راگەیاند‪ ،‬مادەی‬ ‫‪37‬ی پڕۆژەیاساكە باسی ئەوە دەكات یاسایەكی‬ ‫تایبــەت بۆ كەركــووك دەربچێت‪ ،‬كــە هەر لە‬ ‫سەرەتاوە و تا ئێستەش رەتی دەكەینەوە و نابێت‬ ‫بەهیچ شــێوەیەك كەركووك جیــا بكرێتەوە لە‬ ‫پارێزگاكانی تــری عێراق‪ ،‬كە توركمان و عەرەب‬

‫ئەو بابەتەیان لە پڕۆژەكەدا نووســیبووەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫رامانگەیاند كە قبووڵی ناكەین و ئەگەر بەردەوام‬ ‫بن لە بێبەشكردنی كەركووك لە هەڵبژاردنەكان‪،‬‬ ‫ئەوە رەنگــە كەركووكییەكان بڕیــاری تر بدەن‬ ‫بەوەی داوا بكــەن هەڵبژاردنەكانــی پارێزگاكە‬ ‫لەگەڵ هی هەرێمی كوردستان بكرێ‪.‬‬ ‫"دواجــار دەستپێشــخەرییەكمان كــرد بــۆ‬ ‫هەمواركردنــەوەی ئــەو مادەیە بــەوەی ئەگەر‬ ‫مەبەستی ئەوان كێشــەیە لەسەر پۆستەكانیان‪،‬‬ ‫ئــەوە دڵنیایییان پێ دەدەیــن دوای هەڵبژاردن‬ ‫پۆستەكان بەپێی حەقبەشی هەڵبژاردن دابەش‬ ‫بكرێتــەوە‪ ،‬ئەوكاتەی نزیك بووین لە رێككەوتن‪،‬‬ ‫ئەو دەستپێشــخەرییەی ئێمەیان رەت كردەوە"‬ ‫شاخەوان وای گوت‪.‬‬ ‫ئــەو پەرلەمانتــارە بۆچوونی وایە كــە توركمان‬ ‫و عــەرەب دەیانــەوێ بابەتەكــە بگەیەنن بەو‬ ‫حاڵەتــەی پەرلەمانی عێراق ناچــار بێت دەقی‬ ‫پڕۆژەكــە بخاتە دەنگدانەوە كــە لە بەرژەوەندی‬ ‫ئێمە نییە‪ ،‬واتە بەزۆرینە تێی پەڕێنن‪ ،‬ئەوكاتیش‬ ‫كورد دەتوانــێ بایكۆتی هەڵبژاردنــەكان بكات‬ ‫و نەیەڵێــت هەڵبژاردن لە كەركــووك بكرێت و‬ ‫سندووقی دەنگدان هەبێت‪ ،‬لە هەمووی گرنگتر‬ ‫دەتوانــێ داوا لــە كۆمیســیۆنی هەڵبــژاردن و‬ ‫راپرسی كوردســتان بكات ئامادەسازی بكەن بۆ‬ ‫ئەنجامدانی هەڵبژاردنــی پارێزگاكان كە لەگەڵ‬ ‫هەرێم ئەنجامی بدەن‪.‬‬

‫نوێنەری ئێزیدییەكان‪ :‬هاندانی خەڵكی كوردستان بۆ چوونە ناو حەشدی شەعبی ناپاكییە‬ ‫وشە‪ /‬باز ئەحمەد‬

‫یەكێتی كادرەكانی دەكات بە حەشدی شەعبی‬

‫باڵــی دەستڕۆیشــتووی یەكێتیی نیشــتمانیی‬ ‫كوردستان‪ ،‬كادرێكی حزبەكەیان دەنێرنە بەغدا‬ ‫و دواتر دەیگەڕێننەوە بۆ شــنگال و پشــتیوانی‬ ‫دەكەن تا حەشــدی شــەعبی دروســت بكات‪،‬‬ ‫ئەمەش ناڕەزایی ئێزیدییەكانی لێ كەوتووەتەوە‬ ‫و دەپرسن‪ ،‬یەكێتی بۆچی كادرانی دەنێرێتە ناو‬ ‫حەشــدی شــەعبی كە ناوچەكەمان زیاتر ئاڵۆز‬ ‫دەكات؟‪ .‬نوێنەری ئێزیدییــەكان ئەو رەفتارە بە‬ ‫“ناپاكی” ناو دەبات‪.‬‬ ‫باڵی دەستڕۆیشــتووی یەكێتی كورد دەكات بە‬ ‫حەشدی شەعبی‬ ‫هاتنــی حەشــدی شــەعبی لــە ســەرەتای‬ ‫دروســتبوونیان بۆ جەلەوال و خورماتوو لەســەر‬ ‫دەسپێشــخەری یەكێتی و لە ڕێی فڕۆكەخانەی‬ ‫سلێمانی بوو‪ ،‬هەر ئەوكات لە كەالر و كفری وەك‬ ‫سووكایەتی ژمارەیەك مامۆستایان دایە بەر شەق‪.‬‬ ‫ئێستەیش ئەو ئاسانكارییەی یەكێتی بەردەوامە‬ ‫و لە دواین هەوڵدا كادرێكی ئەو حزبە لە شنگال‪،‬‬ ‫دوای چوونی بۆ سلێمانی‪ ،‬لەوێوە ڕەوانەی بەغدا‬ ‫كراوە و پاشــان فەوجی حەشــدی شــەعبی بۆ‬ ‫كراوەتەوە‪.‬‬ ‫بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ســەرچاوەیەكی‬ ‫تایبەت دەســت “وشــە” كەوتــوون‪ ،‬كادرێكی‬ ‫یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە باعەدرێ‪ ،‬بە‬ ‫ناوی “شێرزاد فارووق سەعید بەگ” كە ماوەیەك‬ ‫چووە ڕیزەكانی میلیشــیای حەشــدی شەعبی‬ ‫و بڕیاری كردنــەوەی فەوجێكی بۆ درا‪ ،‬لە ‪19‬ی‬ ‫ئەم مانگە ڕیزەكانی حەشــدی شــەعبی بەجێ‬ ‫هێشتووە‪ ،‬بەاڵم ئێستە پاڵنەر و چۆنیەتیی چوونی‬ ‫ئەو كادرەی یەكێتیی نیشــتمانیی كوردستان بۆ‬

‫ناو ڕیزەكانی حەشــدی شــەعبی ئاشكرا بووە و‬ ‫ئێزدییەكانی تووشی شۆك كردووە‪.‬‬ ‫ئەو ســەرچاوەیە بۆ “وشــە” دووپاتی كردەوە‪،‬‬ ‫شێرزاد ســەعید بەگ لە ڕێی هەرێم كەمال ئاغا‬ ‫بەرپرسی مەڵبەندی مووســڵی یەكێتی ئاگەدار‬ ‫كراوەتەوە ســەردانی هێرۆ برایم ئەحمەد بكات‪،‬‬ ‫دواتر لە ســلێمانی ڕەوانەی بەغدا كراوە‪ ،‬لەوێ‬ ‫هەموو ئامادەكارییەك كراوە و فەرمانی كردنەوەی‬ ‫فەوجێكــی حەشــدی شــەعبی پــێ دراوە و‬ ‫گەڕاوەتەوە شنگال و دەستی بە تۆماركردنی ناوی‬ ‫گەنجانی ئێزدی كردووە‪.‬‬ ‫دووجار ســەردانی ســلێمانی كــرد و چووە ناو‬ ‫حەشدی شەعبی‬ ‫بەرپرســێكی حزبی لە شــارۆكەی شێخان كە‬ ‫شارەدێی باعەدرێ یەكێكە لە شارەدێكانی سەربە‬ ‫شــێخان‪ ،‬نەیشاردەوە شــێرزاد بەر لە چوونی بۆ‬

‫بەغدا و دوای هاتنەوەیشــی چووەتە ســلێمانی‬ ‫و دواتر گەڕاوەتەوە شــنگال و فەوجی حەشدی‬ ‫شەعبی دروست كردووە‪.‬‬ ‫مەحموود ئێزیدی بەرپرســی لقی ‪20‬ی شنگالی‬ ‫پارتــی دیموكراتی كوردســتان‪ ،‬بە”وشــە”ی‬ ‫ڕاگەیاند‪ ،‬شێرزاد كادری یەكێتیی بوو‪ ،‬بەر لەوەی‬ ‫بچێتە بەغدا و پێوەندی بە حەشــدی شــەعبی‬ ‫بكات‪ ،‬چوو بۆ ســلێمانی‪ ،‬دوای گەڕانەوەیشی لە‬ ‫بەغدا و وەرگرتنی مۆڵەتــی كردنەوەی فەوجی‬ ‫حەشدی شــەعبی‪ ،‬دووبارە گەڕایەوە سلێمانی‪،‬‬ ‫ئینجــا هاتــەوە ســنووری شــنگال و خەڵكی‬ ‫ناونووس كرد‪ ،‬بەاڵم هەفتەیەك پێش ئێستە وازی‬ ‫هێنا‪ ،‬ئێمەش دەخوازیــن ئێزدییەكان لە ڕیزی‬ ‫پێشمەرگە بن و خزمەتی كوردستان بكەن‪ ،‬نەك‬ ‫بكرێن بە میلیشیا‪.‬‬ ‫ئێزدی گوتی “ئەو ســەر بــە مەڵبەندی بادینان‬

‫بوو لە دهۆك‪ ،‬دەبوو مەڵبەندی یەكێتی قبووڵی‬ ‫نەكردایە شــێرزاد بچێتە ناو حەشدی شەعبی‪،‬‬ ‫كاتێك خــۆی بێدەنــگ كــرد و كادری ئەوان‬ ‫دەچێتە ڕیزی حەشــدی شــەعبی‪ ،‬مانای وایە‬ ‫ئەوان قبووڵیان كردووە‪ ،‬الی ئێمەش پرسیارە‪‌،‬‬ ‫بۆچی یەكێتی هەڵوێســتی نەبوو دژی چوونی‬ ‫شــێرزاد بۆ ڕیزی حەشدی شەعبی؟‪ ،‬ئێستەش‬ ‫كە وازی هێناوە بێ هیچ لێپرســینەوەیەك ئەو‬ ‫بووەتەوە كادری یەكێتی وەك ئەوەی هیچ ڕووی‬ ‫نەدابێ‪.‬‬ ‫نوێنەری ئێزیدییەكان‪ :‬ئەمە ناپاكییە‬ ‫لەبارەی هانــدان یاخۆ ئاســانكاری بۆ خەڵكی‬ ‫ئێزیدی بــۆ چوونە نــاو ڕیزەكانی حەشــدی‬ ‫شــەعبی‪ ،‬نوێنەری ئێزیدییەكان لە پەرلەمانی‬ ‫كوردســتان ئەمە بــە كارێكی مەترســیدار و‬ ‫“ناپاكی” ناو دەبات‪.‬‬

‫شێخ شامۆ‪ ،‬بە”وشە”ی گوت‪ ،‬ئێمە دژی چوونی‬ ‫هــەر ئێزیدییەكین بۆ ناو ڕیزەكانی حەشــدی‬ ‫شــەعبی‪ ،‬چوونی كادری یەكێتی و بێدەنگی لە‬ ‫ئاست كادرەكەی‪ ،‬زۆر خوێندنەوە هەڵدەگرێ‪،‬‬ ‫بە بڕوای من هەر كەســێك لە كوردستان هانی‬ ‫هەر خەڵكێك بدات بۆ چوونە ڕیزی میلیشیاكانی‬ ‫حەشدی شەعبی‪ ،‬ناپاكی لە خاك دەكات‪.‬‬ ‫شامۆ نیگەرانە لەوەی “حزب هەبێ لە كوردستان‬ ‫بێدەنــگ بێ لە بەرامبەر چوونی كادرێكی بۆ ناو‬ ‫حەشدی شەعبی” بەگوتەی ئەو “بێدەنگ بێت‬ ‫و ئەو كادرە لــە ڕیزەكانی دەرنــەكات و دوای‬ ‫وازهێنانیشی وەك كادر مامەڵەی لەگەڵدا بكات‪،‬‬ ‫جێی سەرسڕمانە”‪.‬‬ ‫برایەكی شێرزاد‪ :‬چوونە ناو حەشد الی یەكێتی‬ ‫قەدەغە نییە‬ ‫بۆ دەســتكەوتنی زانیاریی زیاتــر لەبارەی هۆ و‬ ‫پاڵنەرەكانی چوونی شــێرزاد بۆ ناو حەشــدی‬ ‫شــەعبی و كردنەوەی فەوج لە شنگال‪ ،‬داسن‬ ‫فاڕووق ســەعید بەگ برای “شێرزاد” بۆ “وشە”‬ ‫دووپاتی كردەوە‪ ،‬حەشدی شەعبی شێرزادیان‬ ‫هەڵخەڵەتاندووە و پێیــان گوتبوو بچێتە بەغدا‬ ‫دەیكەن بە میری ئێزیدییــان‪ ،‬ئەویش چوو بۆ‬ ‫بەغدا و پێوەندی بە حەشــدی شــەعبی كرد‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێســتە گەڕاوەتەوە ناو خاكی كوردستان‪،‬‬ ‫پشــتیوانی لــە ڕیفرانــدۆم و هەنگاوەكانــی‬ ‫سەربەخۆیی كوردستان دەكات‪.‬‬ ‫لەبارەی هەڵوێســتی یەكێتی لەســەر چوونی‬ ‫براكەی كە كادری ئەو حزبەیە‪ ،‬داســن گوتی‪،‬‬ ‫“دیارە لەناو یەكێتی چوونە ریزەكانی حەشــد‬ ‫قەدەغە نییە و میلیشــیاكان ڕەتكراوە نین‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەوان هیچ ڕێوشــوێنێكیان بەرامبــەر براكەم‬ ‫نەگرتووەتە بەر و ئازادیان كردووە لەوەی بچێتە‬ ‫ڕیزەكانی حەشدی شەعبی‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪6‬‬

‫بەغدا مەترسی دروست دەكات‬

‫كوردانی فەیلی لە ترسی تیرۆركردن ناسنامەی نەتەوەیییان دەشارنەوە‬

‫وشە‪ /‬رامیار جەواد‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫كوردانــی فەیلی لــە بەغدا و شــارەكانی تری‬ ‫عێراق بەهۆی دروســتبوونی مەترسی لەسەر‬ ‫گیانیان‪ ،‬ناســنامەی نەتەوەیییان دەشارنەوە‪،‬‬ ‫گیان لەدەستدانی چەند كوردێكی فەیلی كە بۆ‬ ‫چارەسەریی روویان لە نەخۆشخانەكانی بەغدا‬ ‫كردبوو‪ ،‬ئــەو گومانەی دروســت كردووە كە‬ ‫بەمەبەست كوژرا بن‪.‬‬ ‫ســەید عامر كوردێكــی فەیلی دانیشــتووی‬ ‫بەغدا‪ ،‬باوكــی ئەو كوڕە قوتابییەیە كە لە ‪11‬ی‬ ‫تەموزی ئەمســاڵ لەكاتی تاقیكردنەوەدا باری‬ ‫تەندروســتی تێكچوو‪ ،‬پاشــان بۆ نەخۆشخانە‬ ‫گوازرایــەوە و پاش لێدانــی دەرزییەك گیانی‬ ‫لەدەست دا‪.‬‬ ‫ســەید عامر‪ ،‬بە"وشــە" دەڵێ "كوڕەكەم لەناو‬ ‫تاقیكردنــەوەی كۆتای ســاڵ بــوو‪ ،‬لەكاتی‬ ‫تاقیكردنــەوە كارەبــای هۆڵــی تاقیكردنەوە‬ ‫دەپچڕێت و بەهۆی گەرماوە باری تەندروستی‬ ‫تێك دەچێت‪ ،‬بەو هۆیەوە براوەتە نەخۆشخانە‪،‬‬

‫رافڵ هیچ نەخۆشــییەكی نەبوو‪ ،‬بەاڵم بە دوو‬ ‫سەعات پاش ئەوەی دەرزییەكیان لێ دا‪ ،‬گیانی‬ ‫لە دەست دا"‪.‬‬ ‫لە ماوەی ڕابردوودا چەند هاوواڵتییەكی كوردی‬ ‫فەیلی دوای سەردانیان بۆ نەخۆشخانە بەچەند‬ ‫ســەعاتێك گیانیان لەدەســت داوە‪ .‬وەك سەید‬ ‫عامر دەڵێ‪" ،‬حكوومەت دەمانكوژێت بەبێ هیچ‬ ‫هۆكارێك تەنیا لەبەرئەوەی كوردین"‪.‬‬ ‫فەیلییەكان لەوەتەی هەن قوربانی رژێمەكانی‬ ‫عێراقن تا ئێســتەیش‪ .‬ســەدام حوسێنیش لە‬ ‫سەردەمی دەسەاڵتە دكتاتۆرییەكەی ناسنامەی‬ ‫لێ ســەندنەوە و موڵك و ماڵی داگیر كردن و لە‬ ‫عێراق وەدەرینان‪.‬‬ ‫زانا ڕۆســتایی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی‬ ‫عێراق‪ ،‬بە"وشــە"ی راگەیاند‪" ،‬كوردانی فەیلی‬ ‫لــە بەغــدا و ناوچەكانی دەوروبــەری بەهۆی‬ ‫كوردبــوون و شــیعەبوونیان قوربانی دەدەن‪،‬‬ ‫ئەوان بوونەتە قوربانی دەستی مەزەو و نەتەوە"‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪" ،‬زۆرجار سكااڵی كوردانی فەیلیمان‬ ‫بردووەتە الی بەرپرســانی تەناهیی شارەكان‪،‬‬ ‫بەاڵم بەهۆی كۆنتڕۆڵ نەكردنی شەقام لەالیەن‬ ‫حكوومــەت‪ ،‬كوردانی فەیلــی قوربانییەكەی‬

‫دەدەن‪ ،‬بوونی مەزەوی شیعە و كوردبوون هۆی‬ ‫سەرەكی چەوساندنەوەی ئەم كوردانەیە"‪.‬‬ ‫لەماوەی ڕابــردوو چەند جارێك كوردانی فەیلی‬ ‫داوای پاراستنیان كرد لە ناوچەكانی ژێردەستی‬ ‫حكوومەتی عێراق‪ ،‬چونكە نامەی هەڕەشەیان بۆ‬ ‫دێت و تیایدا نووسراوە شوێنەكانیان جێ بێڵن‪.‬‬ ‫ئێستە كوردانی فەیلی نزیكەی سێ ملیۆن دەبن‬

‫لــە عێراق و زۆرینە لە بەغدان و ‪6%‬ـــی عێراق‬ ‫پێك دێنن‪ ،‬ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی سەرژمێری‬ ‫ساڵی ‪ 1947‬كوردانی فەیلی ‪19%‬ـــی عێراقیان‬ ‫پێك دەهێنا‪.‬‬ ‫نوێنەری پێشوووی كوردانی فەیلی لە پەرلەمانی‬ ‫كوردستان ئاشــكرای دەكات‪ ،‬وەزارەتی كۆچ و‬ ‫كۆچبەرانی عێراق زۆر كەمتەرخەمە لە بەردەم‬

‫كوردانی فەیلی و هیچی بۆ نەكردوون‪.‬‬ ‫عەلی فەیلی‪ ،‬بۆ "وشــە" دەڵێ‪" ،‬كوردانی فەیلی‬ ‫لە ترسی لەدەســتدانی گیانیان زۆرجار ناتوانن‬ ‫نەتەوەی خۆیان لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق‬ ‫ئاشكرا بكەن‪ ،‬ناهەقیشــیان نییە چونكە ئەگەر‬ ‫ئاشكرای بكەن‪ ،‬كۆمەڵێك شت لە دەست دەدەن‬ ‫یان گیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە"‪.‬‬ ‫"وەزارەتــی كــۆچ و كۆچبەرانی عێــراق زۆر‬ ‫كەمتەرخەم بــووە بەرامبەر كوردانی فەیلی‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونە كاتــی خۆی ‪ 75‬هەزار كوردی فەیلی لە‬ ‫شوێنی خۆیان دەركران‪ ،‬بەاڵم تا ئێستە تەنیا ‪15‬‬ ‫هەزاریان بۆ شوێنی خۆیان هێنراونەتەوە" فەیلی‬ ‫وای گوت‪.‬‬ ‫دووپاتی كــردەوە‪" ،‬كوردانی فەیلی كێشــەی‬ ‫تەناهیی زۆریــان بۆ دروســت دەكرێت‪ ،‬بۆیە‬ ‫ماوەی چەند ســاڵێكە ناتوانــن چیتر نەتەوەی‬ ‫خۆیان دیــاری بكــەن‪ ،‬دەنــا ڕێژەكەیان زۆر‬ ‫زیاترە‪ ،‬ئەو ئامارەی لەبــارەی ژمارەی كوردانی‬ ‫فەیلی لە عێراق باڵو دەكرێتەوە‪ ،‬راســتیی تێدا‬ ‫نییە‪ ،‬چونكە ئەگەر بەپێی ئەو ئامارە بێت‪ ،‬ئەوە‬ ‫هیچ لەدایكبوون و گەشەكردنێكی دانیشتووان‬ ‫لەناو كوردانــی فەیلی بوونی نییە‪ ،‬بەاڵم هەموو‬ ‫كەسێك دەزانێت ئەوە راست نییە"‪.‬‬

‫حكوومەت لە عێراق نەماوە و میلیشیا بەڕێوەی دەبەن‬

‫بەرپرسی لقی ‪5‬ی پارتی‪ :‬لە بەغدا بە ئاشكرا باسی ڕیفراندۆم‬ ‫دەكەین و زۆرینەی فەیلی پشتیوانن‬ ‫وشە‪ /‬باز ئەحمەد‬ ‫دوای ئــەوەی بڕیاری ئەنجامدانــی ڕیفراندۆم لە‬ ‫باشــووری كوردســتان درا‪ ،‬بەردەوام باس لەوە‬ ‫دەكرێ عەرەبی بەغدا هەڕەشە لە كوردانی فەیلی‬ ‫دەكەن تا شــارەكە چۆڵ بكەن‪ .‬بۆ روونكردنەوەی‬ ‫ئەو دۆخــی ئێســتەی بەغدا "وشــە" دیدارێكی‬ ‫ڕۆژنامەوانی لەگەڵ شوان محەمەد تەها بەرپرسی‬ ‫لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو شارە‬ ‫ئەنجام دا‪.‬‬ ‫تەهــا ئەوە دەخاتە ڕوو كە "هەڕەشــەكان فەرمی‬ ‫نین‪ ،‬ئێمە بە ئاشــكرا باســی ڕیفراندۆم لە بەغدا‬ ‫دەكەین و كوردانی فەیلی زۆر نیشــتمانپەروەرانە‬ ‫پشتیوانی پرۆســەكەن‪ ،‬هەرچەندە لەالیەن پارتە‬ ‫سیاسییەكانی كوردەوە ستەمیان لێ كراوە"‪.‬‬ ‫میدیاكانی عەرەبــی لێدوانی توند دەدەن و داوای‬ ‫دەركردنی كورد لە بەغدا دەكەن‪ ،‬بۆیە دەپرســین‬ ‫ڕەوشی كوردانی فەیلی و بەگشتی كورد لە بەغدا‬ ‫چۆنە ئێستە؟‬ ‫دۆخەكە لە ڕووی تەناهی و سیاســییەوە لە بەغدا‬ ‫ناتەندروستە‪ ،‬بۆیە بەشــێوەیەكی گشتی دۆخی‬ ‫تەناهــی زۆر نالەبــارە‪ ،‬لــە ڕووی سیاسیشــەوە‬ ‫ناجێگیــری زۆر هەیە‪ ،‬نەك هــەر دژی كوردانی‬ ‫بەغدا‪ ،‬بەڵكو لە نێوان شــیعە و شــیعە‪ ،‬سوننە و‬ ‫شیعە‪ ،‬ســوننە و ســوننەیش گرژی و ناكۆكی لە‬ ‫نێوان هەمووان هەیــە‪ ،‬دوای بڕیاری ئەنجامدانی‬ ‫ڕیفراندۆمــی كوردســتان‪ ،‬لێرەولــەوێ هەندێك‬ ‫لێدوانی نابەرپرسیارانە دراون‪ ،‬بەاڵم بەشێوەیەكی‬ ‫فەرمی هیچ هەڕەشەیەكی ئەوتۆ لەسەر كوردانی‬ ‫بەغدا نییــە‪ ،‬من بۆ خۆم لــەو ناوچانەی لە بەغدا‬ ‫كوردی لێیە‪ ،‬بــە مەیدانی ســەردانم كردوون و‬ ‫كێشەیەكی ئەوتۆ نییە‪.‬‬ ‫هیــچ ئامارێكتان نییە لەبارەی ژمــارەی كورد بە‬ ‫گشتی لە بەغدا؟‬ ‫هیچ ئامارێكی ورد لە بەردەســت نییە و عێراق بۆ‬ ‫خۆی كێشــەیەكی گەورەی نەبوونی ئامارە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بە گشتی ڕێژەی كورد لە بەغدا ڕووی لە كەمكردنە‬ ‫و بەشێكیشــی لە بەغدا ماونەتەوە كە لە كوردانی‬ ‫مەندەلی و خانەقین و ئەو ناوچانە پێك هاتوون‪.‬‬ ‫دوای ڕووخانــی بەعــس كوردەكان بەشــێكیان‬ ‫گەڕانەوە بەغدا‪ ،‬بەاڵم وا دەبینرێ ئێســتە دووبارە‬ ‫لە ترسی هەڕەشــەكان لە بەغدا بۆ كوردستان ڕا‬ ‫دەكەنەوە‪ ،‬چ ئاگەدارییەكتان لەسەر ئەو پرسە؟‬ ‫بابەتی كۆچ هــەر تەنیا كوردەكانی نەگرتووەتەوە‪،‬‬ ‫بەڵكــو تــەواوی خەڵكی بەغــدای بــە پێكهاتە‬

‫جیاجیاكانــەوە گرتووەتــەوە‪ ،‬زۆرتریــن ڕێژەی‬ ‫كۆچكردن لــە بەغدا مەســیحییەكانن‪80% ،‬یان‬ ‫بەغدایــان بەجێ هێشــتووە‪ ،‬عەرەبی شــیعە و‬ ‫سوننەش هەن كە بەرەو ئەوروپا و واڵتانی عەرەبی‬ ‫و كوردستان كۆچ دەكەن و كوردیش هاوشێوەی‬ ‫ئەوان‪ ،‬بۆیە دەكرێ بڵێین هەڕەشە و پاڵەپەستۆ و‬

‫ڕفاندنەكان بەشێوەیەكی گشتین‪.‬‬ ‫دیاردەی ڕفاندنی خەڵكی سڤیل لە بەغدا ڕۆژ دوای‬ ‫ڕۆژ لە پەرەســەندندایە‪ ،‬ئەمە تــا چەند كوردانی‬ ‫بەغدای گرتووەتەوە؟‬ ‫لە ڕاســتیدا ڕفانــدن لە شــاری بەغــدا بووەتە‬ ‫دیاردەیەكی باو‪ ،‬بۆ نموونە لەو هەفتەیەی ڕابردوو‬ ‫هێرش و پەالمارەكان بە گشــتی پزیشــكەكانی‬ ‫گرتووەتــەوە‪ ،‬تەنیا لە ماوەی ئــەو هەفتەیە زیاتر‬ ‫لــە ‪ 10‬پزیشــك كــوژراون و ڕفێنــراون‪ ،‬ئەوانە‬ ‫زیاتــر ڕێگرییــن زۆر پێوەســت نین بە پرســە‬ ‫سیاســییەكانەوە‪ ،‬كوردیش كاتێــك وەك بازرگان‬ ‫و ســەرمایەدار یان شــوفێری بارهەڵگرێك ببێتە‬ ‫ئامانجی گرووپە چەكــدارەكان‪ ،‬زیاتر ئامانج پارە‬ ‫كۆكردنەوە و ڕاووڕووتە‪.‬‬ ‫ئەو كوردانەی لــە دوای ‪ 2003‬ڕفێنــراون‪ ،‬هیچ‬ ‫زانیارییەكیــان لەســەر نییە‪ ،‬ئایا ســەرجەمیان‬ ‫كوژراون یان ئازاد كراون‪ ،‬چونكە بەپێی ئامارێك لە‬ ‫دوای ‪ 2005‬زیاتر لە هەشــت هەزار كەس لە ڕێی‬ ‫كەركووك‪-‬بەغدا ڕفێنراون؟‬ ‫ناتوانــرێ هیــچ شــتێك لەســەر چارەنووســی‬

‫ڕفێنــراوەكان بگوتــرێ و بزانــرێ‪ ،‬چونكــە لە‬ ‫زۆربــەی ئەو حاڵەتانەدا كە كەســی ڕفێنراو ئازاد‬ ‫دەكرێ‪ ،‬بەشێوەیەكی نهێنی و پێوەندیی ماڵباتی‬ ‫ڕفێنراوەكە و گرووپە چەكــدارەكان دەبێ كە لە‬ ‫بەرامبەر پارە دەیگۆڕنەوە‪ ،‬بەگشتی كوشتن و بڕین‬ ‫و پاشــاگەردانی لە عێراق زۆر بەرباڵوە‪ ،‬لە واقیعدا‬ ‫ئێستە ئەوە یەكال بووەتەوە كە شتێك نییە بە ناوی‬ ‫دەوڵەت و حكوومەت‪ ،‬میلیشیاكان فەرمانڕەوایی‬ ‫ئەو واڵتە دەكەن‪.‬‬ ‫كەوایــە دەتوانیــن بڵێیــن بەغــدا بە دەســت‬ ‫میلیشیاكانەوەیە و گرووپەكان بەڕێوەی دەبەن؟‬ ‫لە ڕاستیدا ئەمە نكۆڵی لێ ناكرێ‪ ،‬گرووپە میلیشیا‬ ‫و چەكدارەكان بە تەواوی دەسەاڵتیان لە سەرووی‬ ‫دەســەاڵتی حكوومەتەوەیە و حكوومەت بە هیچ‬ ‫شــێوەیەك كۆنتڕۆڵی بەســەر گرووپەكاندا نییە‪،‬‬ ‫گرووپە چەكــدارەكان لە دەرەوەی دەســەاڵتی‬ ‫یاسادان‪.‬‬ ‫لەسەر پرســی ڕیفراندۆم چ چاالكییەكتان لەناو‬ ‫كوردانی بەغدا ئەنجام داوە‪ ،‬ئایا بە ترســەوە باسی‬ ‫ڕیفراندۆم دەكەن لەبەر هەڕەشەكان؟‬

‫نەخێر‪ ،‬زۆر بە ئاشكرا باســی ڕیفراندۆم دەكەین‪،‬‬ ‫هەر لە بەغداش نا‪ ،‬بەڵكو سەردانی شاری كووت و‬ ‫نەجەفیشمان كردووە‪ ،‬لەگەڵ دامەزراوە كولتووری‬ ‫و ڕۆشنبیرییەكان گفتوگۆمان كردووە‪ ،‬بە نهێنی‬ ‫نییە و ئێمە بە ڕوون و ئاشــكرا قســەی لەســەر‬ ‫دەكەین لە بەغدا‪ ،‬زۆرینەی ڕەهای كوردانی بەغدا‬ ‫لەكاتــی ڕیفراندۆم دەچنــەوە خانەقین و دەنگی‬ ‫خۆیان دەدەن و پشتیوانی ڕیفراندۆم دەكەن‪.‬‬ ‫تا چەند بیری مەزەوی بەســەر بیــری نەتەوەیی‬ ‫كوردانی فەیلی زاڵە‪ ،‬ئایا ئەوان كامەی لە پێشــتر‬ ‫دادەنێن؟‬ ‫ڕاســتیتان دەوێ هەمــوو پارتە سیاســییەكانی‬ ‫كوردســتان غەدر لە كوردانــی فەیلی دەكەن‪ ،‬بە‬ ‫قەد ئەوەی ئاوڕیان لــێ نەدراوەتەوە و گرنگییان‬ ‫پێ نەدراوه و پشــتگوێ خراون‌‪ ،‬هەموو پارتەكان‬ ‫تا ئێستە پۆستێكی كوردیان بە كەسێكی كوردی‬ ‫فەیلــی نــەداوە‪ ،‬دەنا بــە پێچەوانــەوە خەڵكی‬ ‫نیشــتمانپەروەر و تێكۆشــەر و ڕۆشــنبیری زۆر‬ ‫هــەن و هیچ كــەس ناتوانــێ موزایەدە لەســەر‬ ‫نیشتمانپەروەرییان بكات‪.‬‬

‫عێراق تیرۆرستانی داعش بە پۆلیس دەگەڕێنێتەوە جەلەوال‬ ‫كورد پێكهێنانی دوو هێز لە كەركووك و جەلەوال ڕەت دەكاتەوە‬ ‫وشە‪ /‬سلێمانی‪ -‬هەستی كەمال‬ ‫توركمانەكانی كەركووك لە هەوڵی دروســتكردنی‬ ‫هێزی چەكــدارن و هەوڵیش هەیە چەكدارەكانی‬ ‫عەشــیرەتی كــەرەوی بــۆ شــارەدێی جەلەوال‬ ‫بگەڕێندرێنەوە كە تیرۆرســتی داعش بوون‪ ،‬ئەم‬ ‫دوو هێزە لەالیەن حكوومەتی عێراقییەوە پاڵپشتی‬ ‫دەكرێن‪ ،‬بەاڵم كــورد پێكهێنانی هەردوو هێزەكە‬ ‫ڕەت دەكاتەوە‪.‬‬ ‫هاتنــی داعــش بۆ عێــراق و ئەو مەترســییانەی‬ ‫دروســتی كــردن‪ ،‬دەرفەتــی ئەوەی بــۆ نەتەوە‬ ‫جیاوازەكانی عێراق دروست كرد هێزی چەكداری‬ ‫جیاواز دروســت بكەن‪ .‬شــارەزایان دەڵێن‪ ،‬دوای‬ ‫چەندان ساڵی تر ئەو هێزە بچووكانە دەبنە مەترسی‬ ‫لەسەر عێراق‪.‬‬ ‫ئێســتە توركمانەكانــی كەركــووك لــە هەوڵی‬ ‫پێكهێنانی هێزدان و هاوكات هێزی عەشــیرەتی‬ ‫كەرەوی دەگەڕێندرێنــەوە بۆ جەلەوال كە تەواوی‬

‫چەكدارەكانیــان لەگــەڵ داعش بــوون‪ ،‬ئەوەش‬ ‫نیگەرانی كوردی بەدوای خۆیدا هێناوە‪.‬‬ ‫پۆلیســی پارێزگای دیالە‪ ،‬نووســراوی ئاراستەی‬ ‫شــارەدێی جەلەوال كردووە بــۆ گەڕانەوەی ‪120‬‬ ‫پۆلیســی عەشــیرەتی كــەرەوی بۆ شــارەدێكە‪،‬‬ ‫لە كاتێكــدا ئەو پۆلیســانە لەالیەن كــوردەوە بە‬ ‫پشــتگیریكردنی داعــش و بەرەنگاربوونــەوەی‬ ‫پێشــمەرگە تۆمەتبــار دەكرێــن كــە پــاش‬ ‫ئازادكردنــەوەی جەلــەوال‪ ،‬بۆ شــاری بەعقووبە‬ ‫هەاڵتن‪.‬‬ ‫بەپێــی زانیارییەكانــی بەردەســت "وشــە"‪،‬‬ ‫نووســراوەكەی حكوومەتی عێراق بۆ ڕێگەدان بە‬ ‫گەڕانەوەی پۆلیسەكان بۆ جەلەوال پێ گەیشتووە و‬ ‫ئەوەش ڕاگەیەنراوە كە حكوومەتی عێراقی ئامادەی‬ ‫هەر جۆرە هاوكارییەكە لەوبارەیەوە‪.‬‬ ‫ئەو پۆلیسانەی عەشیرەتی كەرەوی كە حكوومەتی‬ ‫عێراقی پشــتگیری گەڕانەوەیان دەكات‪ ،‬شــەڕی‬ ‫پێشــمەرگەیان كــردووە و دەســتیان بە خوێنی‬

‫پێشمەرگە سوورە‪.‬‬ ‫شــێركۆ میروەیس بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی‬ ‫یەكێتی‪ ،‬بە"وشە"ـی گوت‪" ،‬لەسەر ناردنی نووسراو‬ ‫بۆ ڕێگەدان بە پۆلیســە كەرەوییەكان بۆ جەلەوال‪،‬‬ ‫پێوەندیمــان بــە حكوومەتی عێراقــەوە كردووە‬ ‫و بڕیارە لەگەڵیــان كۆ ببینــەوە‪ ،‬چونكە ناكرێت‬ ‫خەڵكێك دەستیان لە رشتنی خوێنی پێشمەرگەدا‬ ‫هەبێت و بە ئاسایی بێنەوە و ببنە شانەی نووستوو"‪.‬‬ ‫میروەیس گوتی‪" ،‬جارێ ناتوانین دوا بڕیاری خۆمان‬ ‫لەســەر ئەو پرســە بدەین تا لەگــەڵ حكوومەتی‬ ‫عێراقی دانەنیشــین و تێنەگەین‪ ،‬بە دڵنیایییەوە‬ ‫هەڵوێستی ڕوون و ئاشكرامان دەبێت دواتر"‪.‬‬ ‫شانبەشــانی چەكدارانــی داعــش‪ ،‬بەشــێك لە‬ ‫عەشــیرەتە عەرەبەكان چوونە پاڵ داعش و شەڕی‬ ‫پێشمەرگەیان كرد‪ ،‬ئێستە هەندێك لەو عەشیرەتانە‬ ‫لەگــەڵ داعش هەاڵتــوون و هەندێكیشــیان بە‬ ‫پاڵپشــتی حكوومەتی عێراقــی دەیانەوێت ژیانی‬ ‫ئاسایی خۆیان دەست پێ بكەنەوە و كوردیش بەوە‬

‫ڕازی نییە‪.‬‬ ‫لەالیەكــی تریشــەوە ئیــدارەی كەركــووك‬ ‫دروســتكردنی هێزێكی توركمانی لە شــارەدێی‬ ‫یایچــی توركماننشــینی نزیك كەركــووك ڕەت‬ ‫دەكاتــەوە كە لەالیەن بــەرەی توركمانییەوە و بە‬ ‫بیانووی پاراستنی گوندە توركماننشینەكان كار بۆ‬ ‫دروستكردنی دەكرێت‪.‬‬ ‫ئەحمــەد عەســكەری ئەندامــی ئەنجوومەنــی‬ ‫پارێزگای كەركووك‪ ،‬بە"وشە"ـــی گوت‪" ،‬جگە لە‬ ‫هێزی پێشــمەرگە و ئەو هێزەی حەشدی شەعبی‬ ‫كە ئەركیان پاراســتنی شــوێنە ئاینییەكانە‪ ،‬ڕێگە‬ ‫بە دروســتكردنی هیچ هێزێكی تــر لە كەركووك‬ ‫نادرێت‪".‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪" ،‬ئەگەر ڕێگە بە دروســتكردنی هێزی‬ ‫نەتەوەكان بدرێت‪ ،‬هەموو ڕۆژێك هێزێك دروســت‬ ‫دەكرێت و لە دواییشــدا هەموویان دەبنە كێشە بۆ‬ ‫سەر باری تەناهیی عێراق و كەركووك و پارێزگاكانی‬ ‫تر"‪.‬‬


‫بێریڤان مەحموود‬

‫كاتێــك لە مانگــی حوزەیرانی ســاڵی ‪٢٠١٤‬‬ ‫چەكدارانــی داعــش پەالمــاری شــاری‬ ‫مووســڵیان دا‪ ،‬ئەو شارە كە دووەمین گەورە‬ ‫شــاری عێراق بوو داگیریان كــرد‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫كاتی داگیركردنی مووســڵدا كەس نەیبینی‬ ‫كچ و ژنانی ئەو شارە عەرەبییە سوننییە وەك‬ ‫دەســتكەوت و كەنیزەك ببەن و بڕفێنن و لە‬ ‫بــازاڕی مامەڵەدا كڕین و فرۆشــتنیان پێوە‬ ‫بكەن‪ ،‬بەاڵم لە كاتی داگیركردنی شنگالدا لە‬ ‫سێی ئابی هەمان ساڵ‪ ،‬تیرۆرستانی داعش بە‬ ‫هەزاران ژن و كچی كوردی ئێزیدییان وەك‬ ‫دەستكەوتی شەڕ رفاند و بردیانن بۆ مووسڵ‬ ‫و رەقە و دەیان مامەڵەیان پێوە كردن‪.‬‬ ‫ئێســتە پرســیاری رژد ئەوەیە بــۆ لە كاتی‬ ‫داگیركردنی مووســڵدا ژن و كچانی عەرەب‬ ‫ئەتــك نەكران‪ ،‬بــەاڵم بۆ كچانــی كوردی‬ ‫ئێزیدی بوون بە دەستكەوت بۆ چەكدارانی‬ ‫چڵكن و مێشــك پیســی داعــش؟ تۆ بڵێی‬ ‫تەنیا كورد دەبێ وەك دەســتكەوت لێی بێتە‬ ‫ڕوانین؟ یاخۆ لە ئیســامدا كەسێك كوشتن‬ ‫و كیمیاباران و ئەنفال و بــە كەنزیككردنی‬ ‫كچمانمان بە دەستی عەرەب و توندرۆكانی‬ ‫ئاین‪ ،‬بە حەاڵڵ بزانێ؟ خۆ روونە دەقی ئاینی‬ ‫وا نییــە‪ ،‬بــەاڵم عەرەب و ئیســام تا كەی‬ ‫وەك دەســتكەوت لە كــورد و پێكهاتەكانی‬ ‫دەرەوەی خۆیان دەڕوانن‪ ،‬ئەم بوونەوەرانەی‬ ‫قورئانیش نەیكردن بە خاوەن ئەقڵ‪ ،‬كەی بە‬ ‫خۆیاندا دەچنەوە وەك مرۆڤ بژین‪.‬‬ ‫بەپێــی نوێتریــن ئامــاری نووســینگەی‬ ‫گەڕاندنەوەی رفێندراوانی ئێزیدی لە دهۆك‪،‬‬ ‫تا ئێستە سەرەڕای ئازادكردنی هەزاران ژن و‬ ‫كچ‪ ،‬هێشتا سێ هەزار خوشك و كەسوكارمان‬ ‫لەوپــەڕی جوانــی تەمەنــدا لە دەســتی‬ ‫تیرۆرستاندا ماون یان فرۆشراون و شوێنیان‬ ‫دیار نییە‪ .‬ئەی خودا بۆ دەبێت چارەنووســی‬ ‫كچ و ژنی كورد بەو شێوەیە بێ و تا كەی؟‪.‬‬ ‫ئەگەرچی تا ئێستە بە ســەدان ژن و كچی‬ ‫ئێزیــدی لە دەســتی چەكدارانــی داعش‬ ‫رزگار كراون و بەشــێكی كەمیشیان خۆیان‬ ‫رزگار كــردووە و زۆرینــەی كڕاونەتەوە لەو‬ ‫عەرەبــە چاوكااڵنەی هەموو شــت بە پارە‬ ‫تێگەیشــتوون‪ ،‬بەاڵم دیســان رزگاركردنی‬ ‫ئەوان بەتەنیــا چیرۆكی تراژیدیاییان كۆتای‬ ‫پــێ نایەنێت‪ ،‬بەڵكو دەیان ســاڵی دەوێ بۆ‬ ‫ئەوەی ئازاری دەســتدرێژیی سێكســی و‬ ‫ئەشكەنجەی دەروونی و دڕندەیی جەالدانی‬ ‫داعش لەبیــر بكەن كە وەك دەســتكەوت‬ ‫سەیریان كردن و جۆرەها سووكایەتییان پێ‬ ‫كردوون بێ ئەوەی مافی قسەكردنیشــیان‬ ‫هەبووبێ‪.‬‬ ‫دەبــێ حكوومەتــی هەرێمی كوردســتان‬ ‫قەرەبــووی دارایی و مەعنەویــی كچ و ژنە‬ ‫رفێنراوەكانی دەستی داعش بكاتەوە و بۆ ئەو‬ ‫مەبەستە دەزگەیەكی تایبەت دابمەزرێنێت‪،‬‬ ‫لەو دەزگەیەدا كەســانی توێژەر و چاالكانی‬ ‫بواری ژنان بانگهێشــت بكرێــن و وانەكانی‬ ‫ئارامی دەروون و بەهێزكردنی كەســایەتیی‬ ‫بەو ژنانــە بڵێنەوە كە رزگاربووی دەســتی‬ ‫داعشن‪.‬‬ ‫پێشنیارێكی تر ئەوەیە حكوومەتی هەرێم كار‬ ‫بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو كارەساتە بكات‬ ‫كە بەسەر شــنگالییەكاندا هات‪ ،‬ئەگەر ئەو‬ ‫تاوانەی بەرامبەر شنگال كرا بە فەرمی وەك‬ ‫جینۆساید بناســرێ‪ ،‬ئەوا دووبارەبوونەوەی‬ ‫ئەو تاوانە جارێكی تر بەســەر شنگالییەكاندا‬ ‫ئەستەم دەبێت‪ ،‬جگە لەوەش لە كاتی بڕیاری‬ ‫جینۆساید ناساندنی تاوانی داعش بەرامبەر‬ ‫شــنگال‪ ،‬ئێزیدییەكان قەرەبووی دارایی و‬ ‫مەعنەوی دەكرێنەوە‪.‬‬ ‫ماوەتــەوە بڵێین‪ ،‬بــۆ ئــەوەی جارێكی تر‬ ‫دوژمنــان نەتوانــن زەفەرمان پــێ بەرن و‬ ‫ژنــان و كچانمان لــە بازاڕەكانیانــدا وەك‬ ‫كەنیزەك نەفرۆشن‪ ،‬دەبێ بیر لەوە بكەینەوە‬ ‫لەشكرێكی تۆكمەی كوردســتان دروست‬ ‫بكەین‪ ،‬ئەوەش پێك نایــەت ئەگەر ناوماڵی‬ ‫الیەنە سیاســییەكانی باشووری كوردستان‬ ‫یــەك نەخرێت و دەســت لەناو دەســت و‬ ‫پشــتیوان بە گەل و بێ منــەت بە دوژمن و‬ ‫دەوڵەتانی دراوسی و داگیركەران‪.‬‬

‫شارەزایەكی ئیسالمی‪ :‬ناكرێت لیژنەی فەتوا‬ ‫بۆ پیاوان قۆرخ بكرێت‬

‫وشە‪ /‬هەولێر‪ -‬سەروین شێخانی‬ ‫شــارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە نەبوونی ئافرەت‬ ‫لــە لیژنەی فەتــوای كوردســتان و یەكێتیی‬ ‫زانایانی ئیســامیی كوردستان‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫لەو دۆســیانەی پێوەندییــان بە ژنانەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬كێشــە دروســت دەكات‪ ،‬لە‬ ‫كاتێكدا بەرپرسانی یەكێتیی زانایان‬ ‫ئەوە ئاشــكرا دەكەن كــە چەند‬ ‫رێنوێنییــەك بوونەتــە رێگر لە‬ ‫هاتنە پێشەوەی ژنان‪.‬‬ ‫عەبــدواڵ عااڵیــی نووســەر و‬ ‫لێكۆڵەر لە ئاینناســی‪ ،‬نەبوونی‬ ‫ژن لە یەكێتیی زانایان و لیژنەی‬ ‫فەتوا لە كوردســتاندا بە"مایەی‬ ‫گلەیــی و تانەلێــدان" دەزانێــت‬ ‫و بۆ "وشــە" دووپاتی كــردەوە كە‬ ‫"عائیشــەی هاوســەری پێغەمبەری‬ ‫ئیسالم نیمچە موفتییەك بووە‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫بۆ ژنان كە لە زۆر بابەتی پێوەســت بە خۆیان‬ ‫پرس و راوێژیان پێ كردووە‪ ،‬بۆیــە هەبوونی ژن لە هەندێك بابەتی‬ ‫تایبەتمەند وا دەكات باشتر لە خۆیان تێبگەن"‪.‬‬ ‫وەك عااڵیی ئاماژەی بۆ دەكات‪" ،‬فیقهـ و كولتووری ئیســامی باو‪،‬‬ ‫مۆركێكــی پیاوانەی بەســەردا زاڵە‪ ،‬لە دەســتەاڵتدا بەهۆی زۆری‬ ‫حەدیس و ڕیوایەت‪ ،‬ژن بۆی نەبووە فەرمانڕاوەیی وەربگرێت‪ ،‬بۆیە لە‬ ‫هەر چوار خەلیفەكە راشدین تا كۆتای خەالفەتی ئیسالمی‪ ،‬هەروەها‬ ‫پێشەوای چوار مەزەوە فیقهییە سوننییەكە پیاون و ‪ 12‬ئیمامەكەی‬ ‫شیعەش هەر پیاون‪ ،‬بۆیە ژن لەسەر تەختی خیالفات نادۆزیتەوە"‪.‬‬ ‫لە بەرامبــەردا جەعفەر گوانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتیی‬ ‫زانایان بۆ "وشــە"ی روون كردەوە‪" ،‬نەبوونــی ئەندامی ئافرەت لەناو‬ ‫یەكێتیی زانایانی ئیســامیی كوردســتان پێوەنــدی بە جیاكاری‬ ‫رەگەزییەوە نییــە‪ ،‬بەڵكو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یەكێك لە مەرجەكانی‬ ‫ئەندامێتی لە یەكێتیی زانایان ئەوەیە كەســەكە پێشــنوێژخوێن و‬ ‫وتارخوێن بێت‪ ،‬لە كاتێكدا ژنی وامان نییە"‪.‬‬ ‫"لیژنەی بااڵی فەتوای كوردستان هەمیشە لە بابەتەكانی پێوەست بە‬ ‫ژن بااڵدەست بووە و لەگەڵ رێكخراوەكانی ئافرەتان تاوتوێی كردووە‪،‬‬

‫هەر ئافرەتێك لــەم لیژنەیە ببێت بە ئەنــدام‪ ،‬ڕێگەپێدراوە و بوونی‬ ‫ئافرەت زۆر بە پێویست دەزانرێت بۆ چارەسەركردن و گفتوگۆكردن‬ ‫لەسەر كێشەكان" گوانی وای گوت‪.‬‬ ‫هاوڕاز شــێخ ئەحمەد ڕاوێژكاری ئەمینداری گشــتیی یەكگرتووی‬ ‫ئیســامی بۆ كاروباری خوشــكان‪ ،‬بە"وشــە" دەڵێ‪" ،‬بێگومان ژنی‬ ‫شــەرعزانمان هەیە‪ ،‬وەلێ ئیقداممان نییە بۆ بابەتێكی وەها گرنگ‬ ‫و پێویســت‪ ،‬گومانیش لەوە نییە ئافرەتان لە بابەتە تایبەتمەندەكان‬ ‫توانای باشتریان هەیە بۆ گەیاندن و تێگەیاندن"‪.‬‬ ‫روونــی دەكاتەوە‪" ،‬زانایانی پێشــتر و ئێســتەیش بۆچوونیان وایە‬ ‫رێگرییەك لەوەدا نییە ئافرەت موفتی بێت‪ ،‬بۆیە جێی خۆیەتی ئافرەت‬ ‫لە لیژنەی كوردستان فەتوا هەبێت‪ ،‬بەڵكو لەم سەردەمەدا فەلەكناس‬ ‫و ئابووریناس و یاساناس و پسپۆڕییەكانی تر پێویستن بۆ ئەو لیژنانە"‪.‬‬ ‫راوێژكارەكەی ئەمینداری گشــتیی یەكگرتووی ئیسالمی‪ ،‬لەبارەی‬ ‫بوونی موفتــی ئافرەت‪ ،‬نموونە بە (عائیشــە)ی خێزانی پێغەمبەری‬ ‫ئیسالم دێنێتەوە‪" ،‬خاتوو عائیشە (رەزای خوای لێ بێت) لە پێشەنگ‬ ‫و پێشەوایانی ئەم بوارە بووە‪ ،‬ئەم بڕیار و حوكمانەی شی دەكردنەوە‬ ‫كە لە پێغەمبەری خوداوە دەردەچوون"‪.‬‬

‫هاوڕاز زیاتر دەڵــێ‪" ،‬ئافرەتان ناتوانن پرســیارە زۆر تایبەتەكانیان‬ ‫ئاراستەی پیاوان بكەن و ئەوانیش ورد قسە لەسەر ئەو بابەتانە‬ ‫بكەن‪ ،‬بۆ ئەو بابەتە شــەرعییانەی پێوەستە بە ژنەوە بە‬ ‫گرنگی دەزانین ئافرەتان تێیــدا فەتوایان هەبێت‪،‬‬ ‫بەڵكو پێویستە بەشێكی تایبەت بە ئافرەتان لە‬ ‫یەكێتیی زانایان تەرخان بكرێت"‪.‬‬ ‫ســنوور دەوەنــی ئەندامــی كارگێڕی‬ ‫ئەنجوومەنــی ناوەنــدی ئافرەتانــی‬ ‫هەولێر‪ ،‬بۆ "وشــە" دەڵێ‪" ،‬لە ترسی‬ ‫دواكەوتوویــی كۆمەڵگە و نەبوونی‬ ‫بوێری‪ ،‬ژنان لە شوێنە ئاینییەكان‬ ‫نابینرێن"‪.‬‬ ‫ئەوەشی خستە ڕوو‪" ،‬لە یەكێتیی‬ ‫زانایانــی كوردســتان و لیژنەی‬ ‫فەتوا بە پێویست دەزانرێت ئافرەت‬ ‫بەشــداری بكات‪ ،‬چونكە كاتێك بۆ‬ ‫چارەسەركردنی كێشە كۆمەاڵیەتی و‬ ‫خێزانییەكان ســەردانی لیژنەی فەتوا و‬ ‫زانایان دەكرێت‪ ،‬زۆر ئاســتەنگ و ڕێگری‬ ‫بۆ ئافرەت دروست دەبێت لەكاتی باسكردنی‬ ‫كێشــەكەی‪ ،‬ئەگەر ئافرەتێك لەگەڵــی باس لە‬ ‫كێشەكەی بكات‪ ،‬زۆر جیاوازە لەوەی لە بەرامبەر پیاوێك قسە بكات"‪.‬‬ ‫الی خۆیەوە دكتۆر بەشــیر خلیل حەداد شــارەزا لە بواری هزری‬ ‫ئیسالمی‪ ،‬بۆ "وشە"ی دووپات كردەوە‪" ،‬بەشداریی ئافرەت لە دەزگە‬ ‫زانست و شەرعی و كۆمەاڵیەتییەكان تەنانەت سیاسی و رامیاریش‬ ‫مافێكی ئاســایی و سروشــتی ئافرەتە وەك مرۆڤێك شانبەشانی پیاو‬ ‫ئەنجامی بدات"‪.‬‬ ‫"بوونی ئافــرەت لە لیژنەی فەتــوا یان بوونی ئافرەتــی موفتی‪ ،‬لە‬ ‫مێژووی ئیسالمدا شتێكی نامۆ نییە‪ ،‬بەڵكو مێژووی ئەم ئاینە پڕیەتی‬ ‫لە كۆمەڵە ئافرەتێك كە فەرموودەی پێغەمبەریان گێڕاوەتەوە یان زانا‬ ‫بوونە لە شەریعەتی ئیســام و فەتوایان داوە‪ ،‬ئافرەتی وامان هەبوو‬ ‫فەتوای بۆ زانایانی پیاو داوە" حەداد وای گوت‪.‬‬ ‫ئەو پسپۆڕە پێی وایە ناكرێ لیژنەی فەتوا لە هەر واڵتێكی ئیسالمی‬ ‫تەنیــا بۆ زانایانی پیــاو قۆرخ بكرێت‪ ،‬چونكە بەگوتــەی ئەو "ئەگەر‬ ‫مەرجەكانی فەتوادان زانســت و زانیــاری و ئیجتیهاد و لێكۆڵینەوە‬ ‫بێت‪ ،‬ئافرەتانیش دەتوانــن بۆ كاری فەتوادان جۆری رەگەزی مەرج‬ ‫نییە"‪.‬‬

‫هاوواڵتییەكی ئێزیدی بۆ ئازادكردنی كچەكەی‬ ‫لە‌دەست داعش گورچیلەی خۆی دەفرۆشێت‬ ‫وشە‪ /‬بڵند ئیبراهیم‬ ‫داعش لە سێی ئابی ‪2014‬دا هێرشی كردە سەر شنگال و چەندان‬ ‫كردەوەی قێزەونی دژی كوردانی ئێزیدی ئەنجام دا‪ ،‬لەوكاتەوە‬ ‫تا ئێســتە رۆژ بەڕۆژ رووداوی زۆر كاریگەر و خەمناك ئاشــكرا‬ ‫دەبن‪ ،‬دەخیل عەبدۆ حوسێن یەكێكە لەو قوربانییانەی دەستی‬ ‫داعش كە هاوسەر و پێنج منداڵی لە دەستی تیرۆرستاندا ماون‬ ‫و خۆی و دوو كچیشی رزگار كراون‪.‬‬ ‫دوو كچی تری دەخیل بەپارە رزگار دەكرێن‪ ،‬بەاڵم ئەو پارەی‬ ‫دەربازكردنیانی نییە‪ ،‬بۆیە بڕیاری فرۆشتنی گورچیلەی خۆی‬ ‫داوە ئەگــەر هــاوكاری نەكرێت‪ ،‬لە بەرامبەردا نووســینگەی‬ ‫رزگاركردنــی كوردانی ئێزیدی لە دەســتی داعش‪ ،‬ئامادەیی‬ ‫خــۆی رادەگەیەنێت پارەكەی بۆ تەرخان بــكات و كچەكانی‬ ‫رزگار بكات‪.‬‬ ‫دەخیل عەبدۆ حوسێن بەسەرهاتی خۆی بۆ "وشە" دەگێڕێتەوە‬ ‫و ئامــاژە بەوە دەكات كە كاتێك داعش هێرشــی كردە ســەر‬ ‫شــنگال‪ ،‬ئەوان لەناو سەنتەری شــاردا بوون‪ ،‬داعش خۆی و‬ ‫تەواوی خێزانەكەی كە هەشــت كەس بــوون دەگرن‪" .‬كاتێك‬ ‫داعــش ئێمەی گرت‪ ،‬پیاوەكانی لە ئافــرەت و منداڵەكان جیا‬ ‫كردەوە و ئێمەیان ریز كرد بۆ گولەبارانكردن و دەستڕێژیان لێ‬ ‫كردین"‪.‬‬ ‫دەربازبوونی دەخیل لەناو ئەو هاوواڵتییانەی بۆ گولەبارانكردن‬ ‫ریز كراون‪ ،‬بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بوو‪ ،‬وەك خۆی دەڵێ‪،‬‬ ‫"ئێمە ژمارەیەكی زۆر بووین و لەالیەن تیرۆرســتانی داعشەوە‬ ‫گولەباران كراین‪ ،‬من پێش ئــەوەی گولەم بەر بكەوێت‪ ،‬خۆم‬ ‫بە زەویدا كێشا و وایانزانی كوژراوم‪ ،‬بەو شێوەیە توانیم خۆم لە‬ ‫مردن رزگار بكەم"‪.‬‬ ‫پاش دووركەوتنــەوەی چەكدارەكانی داعــش‪ ،‬دەخیل لەناو‬ ‫شــەهیدەكاندا هەڵدەســتێتەوە و خۆی دەربــاز دەكات و بۆ‬ ‫ناوچەكانی ژێر دەسەاڵتی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە‪.‬‬

‫دەخیــل عەبــدۆ حوســێن لەوكاتــەوە هیــچ ئاگەداریی و‬ ‫زانیارییەكانی لەبارەی هاوســەر و منداڵەكانی نەبووە‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫ماوەی رابردوودا و لەگەڵ ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەســتی‬ ‫داعش لەالیەن پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە‪ ،‬دوو لە كچەكانی‬ ‫دەخیل ئازاد كران‪ .‬خۆی گوتی "یەكێك لە كچەكانم لە تەلەعفەر‬ ‫و ئەویتر لە گەڕەكی تەنەك لە مووسڵ ئازاد كرا"‪.‬‬ ‫ئێســتە دەخیل چوار منداڵ و هاوسەرەكەی لە دەست داعش‬ ‫ماونەتەوە و بەگوتەی خــۆی‪ ،‬قاچاخچییەك دوو لە كچەكانی‬ ‫لە شــاری رەقەی ســووریا دۆزیوەتەوە و پێی راگەیاندوە كە‬ ‫دەتوانێت هەریەك لە كچەكان بە ‪ 18‬هەزار دۆالر دەرباز بكات‪.‬‬ ‫"من ئەو پارەیەم نییە بۆ ئازادكردنی كچەكانم‪ ،‬بۆیە بڕیارم داوە‬

‫گورچیلەی خۆم بفرۆشــم و بە پارەكەی كچەكانم بگێڕمەوە‪،‬‬ ‫راســتی ئەگەر هاوكاری نەكرێم هیچ رێگەچارەیەكی تر نییە"‪.‬‬ ‫دەخیل وای گوت‪.‬‬ ‫ئەو كە بەهۆی دروســتبوونی مەترسی لەســەر سەالمەتییان‬ ‫نایەوێ لەم راپۆرتــەدا ئاماژە بە ناو و تەمەنی كچەكانی بدرێت‬ ‫یان ئەوەی ئاستەنگ بۆ ئازادكردنیان دروست ببێت‪ ،‬ئەوەیشی‬ ‫خستە ڕوو كە داوایان لە نووســینگەی رزگاركردنی كوردانی‬ ‫ئێزیدی كردووە هاوكاری بكــەن بۆ دابینكردنی پارەكە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دووپاتی دەكاتەوە "باســیان لەوە كرد كە ئێســتە پارەیان لە‬ ‫بەردەستدا نییە‪ ،‬لە كاتێكدا ئێمە پەلەمانە بۆ ئەوەی كچەكانمان‬ ‫نەگوازرێنەوە بۆ شوێنی تر و دەرباز بكرێن"‪.‬‬ ‫لە بەرامبەردا بەڕێوبەری گشــتیی كاروباری كوردانی ئێزیدی‬ ‫لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروبــاری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬ئاماژە بەوە دەكات كە نووســینگەی ئازادكردنی‬ ‫گیراوانی دەســت داعــش‪ ،‬ئامادەیە تێچــووی دەربازكردنی‬ ‫كچەكانی دەخیل لە ئەستۆ بگرێت‪.‬‬ ‫خەیری بۆزانی‪ ،‬بە"وشە"ی راگەیاند‪" ،‬بیستمان هاوواڵتییەكی‬ ‫ئێزیدی بــۆ ئازادكردنی كچەكانی‪ ،‬دەیەوێت گورچیلەی خۆی‬ ‫بفرۆشێت‪ ،‬بەاڵم ئێستە نووســینگەی ئازادكردنی رفێنراوانی‬ ‫الی داعش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دەربازكردنی كچەكان"‪.‬‬ ‫بۆزانــی روونی كردەوە‪" ،‬زۆر لــە هاوواڵتییان ئەو كارە دەكەن‬ ‫بۆ ئەوەی فشــار لەسەر نووســینگە دروســت بكەن‪ ،‬چونكە‬ ‫قاچاخچییەكان پێیان دەڵێن ئەگەر زوو پارە نەهێنن‪ ،‬ناتوانین‬ ‫كچەكانتان رزگار بكەین و جگە لە نووســینگەی ســەرۆكی‬ ‫حكوومەتیش‪ ،‬هیــچ الیەنێك ئامادە نییــە هاوكارییان بكات‪،‬‬ ‫هەندێك جاریش پارەی پێویســت لە بەردەســت نییە تا دابین‬ ‫دەكرێت‪ ،‬بەاڵم بەبێ جیاوازی پارە بۆ هەمووان دابین دەكرێت"‪.‬‬ ‫بەپێی ئاماری الیەنــە پێوەندیدارەكان ل ‌ە حكوومەتی هەرێمی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬تا ئێســتە ســێ هەزار و ‪ ١٠٠‬هاوواڵتیی ئێزیدی‬ ‫لەرێی نووســینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزیدی‪ ،‬لە دەست‬ ‫تیرۆریستانی داعش رزگار كراون‪.‬‬

‫‪2017/ 7/ 12‬‬ ‫(‪ ، )194‬چوارشەم‪26 ،‬‬ ‫ژمارە (‪)195‬‬

‫داعش و‬ ‫یەكەم قوربانی‬

‫‪7‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫بە رێنوێنی رێگری لە بەشداریی ژنان كراوە‬

‫كوردستانی‬


‫كوردستانی‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪8‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫وشە‪ /‬مەحموود ئیسماعیل‬

‫شۆڤینیەتی عەرەبی رێگرە لە دەرچوونی‬ ‫یاسای نەوت و گاز لە عێراقدا‬

‫یەكێك لە هۆكارەكانی ناكۆكی نێوان هەولێر و‬ ‫بەغدا لەســەر وزە و نەوت و غازە‪ ،‬شارەزایانی‬ ‫كــورد هــۆكاری دەرنەچوونی یاســای نەوت‬ ‫و غــاز لــە عێراق بە سیاســی و پێوەســت بە‬ ‫شۆڤینیەتی عەرەبی و بەشێك لەالیەنە سیاسییە‬ ‫دەسەاڵتداراكان لە عێراق دادەنێن‪.‬‬ ‫دڵشاد شەعبان ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی‬ ‫پەرلەمانی كوردســتان بۆ “وشە” رای گەیاند‪،‬‬ ‫یەكێك لەو كێشــانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا‬ ‫دروست بووە لەسەر ستراتیجیی نەوت‪ ،‬نەبوونی‬ ‫یاسای نەوت و غازە لە عێراق‪ ،‬بەغدا بەمەبەست‬ ‫یاســاكەی دەرنەكردووە‪ ،‬چونكە بۆ دەركردنی‬ ‫یاساكە پێویستە پشت بە دەستوور ببەستێت‪،‬‬ ‫كە ئەویش بە روونی زۆر دەسەاڵتی بە هەرێمی‬ ‫كوردستان داوە كە خۆی ئیدارەی نەوتی خۆی‬ ‫بكات‪ ،‬بێجگە لەوەش دەبێ كوردستان نوێنەری‬ ‫هەبێ لە ســتراتیجیی نەوتی عێراق‪ ،‬واتە ئەو‬ ‫نەوتەی كە لە بەسرەش بەرهەم دێ‪ ،‬هەروەها‬ ‫بەغداش نوێنەری لێرە هەبێت‪ ،‬واتە بەهاوبەشی‬ ‫پەرە بە كەرتی نەوت بدەن لە هەموو عێراقدا‪.‬‬ ‫شــەعبان دووپاتی كردەوە كە پێشــتر پڕۆژە‬ ‫بۆ یاســاكە داڕێژراوە‪ ،‬بەاڵم ئــەوكات نووری‬ ‫مالیكــی ســەرۆك وەزیرانی پێشــووی عێراق‬ ‫لەبەر ئەو هۆكارە نەیهێشــتووە كە یاســاكە لە‬ ‫پەرلەمان تێپەڕ بێت‪ ،‬ئاماژەی كرد كە هەرێمی‬ ‫كوردستان یاســای نەوت و غازی خۆی هەیە‬ ‫كە لە پەرلەمانــی كوردســتان دەرچووە و بە‬ ‫پێی دەســتووری عێراقیش هەر یاســایەك لە‬ ‫هەرێمی كوردســتان دەربچێــت‪ ،‬مەرج نییە‬ ‫بگەڕێندرێتەوە سەر بەغدا‪ ،‬واتە هەرێم دەتوانێ‬ ‫بە پێی یاسای خۆی كار بكات‪.‬‬ ‫ئەو پەرلەمانتارە كوردە دەڵێ‪ ،‬لەالیەكی تر ئەو‬ ‫كۆمپانیایانەی لە كەرتی نەوت لە كوردســتان‬ ‫كار دەكەن و ئەوانەشــی نەوتی كوردســتان‬ ‫دەكڕن‪ ،‬لــە رووی یاســایییەوە لێكۆڵینەوەی‬ ‫دۆخی كوردســتان و عێراقیان كردووە ئینجا‬

‫هاتــوون لە هەرێمی كوردســتان كار دەكەن‪،‬‬ ‫دواتــر كۆمپانیاكان ئێســتە بەئاشــكرا نەوتی‬ ‫كوردســتان دەكڕن و یاداشــتی لێكگەیشتن‬ ‫و گرێبەســتی لەگەڵ واژوو دەكــەن و عێراق‬ ‫نوقەیەكی لێ نایــەت‪ ،‬چونكە دەزانێ لە رووی‬ ‫یاسایییەوە كێشــەی نییە و وەك ئەمری واقیع‬ ‫كوردســتان لەو قۆناغە دەرچــووە و خەریكی‬ ‫ریفراندۆم و جیابوونەوەین‪.‬‬ ‫دووپاتــی كــردەوە كــە هۆكاری ســەرەكی‬ ‫دەرنەكردنی یاسای نەوت و غاز لە عێراق لە دوو‬ ‫هۆكار تێناپەڕێت‪ ،‬یەكەمیان سیاســی كە ئەو‬ ‫كاتەی نووری مالیكی سەرۆك وەزیران بووە ئەو‬ ‫نەیهێشتووە ئەو یاسایە تێپەڕ ببێت‪ ،‬چونكە لە‬ ‫بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا تەواو دەبوو‪،‬‬ ‫كە دەبوو بەغدا و پەرلەمانی عێراق بۆ دەستوور‬ ‫بگەڕێنەوە و ئەوەش لە بەرژەوەندی كوردستان‬ ‫بــوو‪ ،‬دووەم هۆكاریــش گەندەڵییە كە عێراق‬

‫بە پێی یاســای سااڵنی شەســت و حەفتاكانی‬ ‫رژێمی بەعس مامەڵە بە نەوتی خۆی دەكات كە‬ ‫بوارێكی زۆری گەندەڵی تیادا هەیە‪ ،‬بە تایبەتی‬ ‫بۆ سیاسەتوانانی گەورە كە سوودێكی گەورەی‬ ‫لێ دەبینن و بازرگانییەكی گەورەی پێ دەكەن‪.‬‬ ‫الی خۆیەوە عاسم جیهاد گوتەبێژی وەزارەتی‬ ‫نەوتی عێراق لەوبارەوە بە “وشە”ی راگەیاند‪ ،‬ئەو‬ ‫یاســایە ئەگەر هەبێت چەند الیەنێكی تیادایە‪،‬‬ ‫لەوانە دیاریكردنی بەرپرسیاریەتی و ئەركی هەر‬ ‫الیەنێك و رێكخســتنی پێوەندی نێوان بەغدا و‬ ‫هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تریش‪ ،‬بۆیە‬ ‫پەكخستنی یاساكە هێشتنەوەی ناكۆكییەكانە‬ ‫بە تایبەتی لە نێــوان ناوەند و هەرێم‪ ،‬هەروەها‬ ‫رێگری لە دەســتوەردانی سیاسی و هیتریش‬ ‫دەكات لــە بەڕێوەبــردن و پەرەپێدانی كەرتی‬ ‫نەوت‪ ،‬بۆیە پێویســتە ئەو یاسایە دەربكرێت بۆ‬ ‫رێكخستنەوەی كەرتی نەوت دوور لە ملمالنێی‬

‫سیاســی و پەرەپێدانی كەرتەكە بەشــێوەیەك‬ ‫كاریگــەری ئەرێنی لەســەر ئابووریی واڵت و‬ ‫بژێوی هاوواڵتییانی هەبێت‪.‬‬ ‫زیاتر گوتی‪ ،‬عێراق پێویســتی بە یاساكە هەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەربەســتی دەخرێتە پێش‪ ،‬ئێســتە لە‬ ‫پەرلەمان زیاتر لە پڕۆژەیەك هەیە‪ ،‬بەاڵم لەبەر‬ ‫ملمالنێی سیاسی هیچ یاســایەك دەرنەكراوە‪،‬‬ ‫بۆیە هەر الیەنێك ســەیری بەرژەوەندییەكانی‬ ‫دەكات‪ ،‬ئێمــە لە ماوەی چەند ســاڵی رابردوو‬ ‫زیاتــر لــە پڕۆژەیەكمان پێشــكەش كردووە‪،‬‬ ‫دەچووە ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیاری لەبارەوە‬ ‫دەدرا‪ ،‬بەاڵم لەالیەن پەرلەمانەوە دەوەستا و تا‬ ‫ئێستەش بەردەوامین‪.‬‬ ‫الی خۆیەوە دكتۆر عەلی بەلــۆ پەرلەمانتاری‬ ‫پێشــووی عێــراق لەوبــارەوە بە “وشــە”ی‬ ‫راگەیانــد‪ ،‬عێراق خۆی نایەوێ یاســای نەوت‬ ‫و گاز دەربــكات‪ ،‬چونكە ئــەو دەیەوێ هەر بە‬

‫یاســای كۆنی نەوت كار بكات كە دەســەاڵتی‬ ‫زیاتــری بە ناوەنــد داوە و ئەگەر یاســایەكی‬ ‫فیدراڵ دەربچێت‪ ،‬ئەو دەسەاڵتە دابەش دەبێ‬ ‫و ئەوەش ئەوان نایانەوێ‪ ،‬هەروەها مەترســی‬ ‫گەورەی بەغدا لە بەســڕەیە نەك كوردســتان‪،‬‬ ‫ئەوان لەوە دەترســن بەســڕەش لە كۆنترۆڵی‬ ‫ئەوان دەربچێت كە سەرچاوەی گەورەی نەوتی‬ ‫عێراقە‪ ،‬بۆیە بە بڕوای من بەغدا هیچ یاســایەك‬ ‫دەرناكات ئەگەر تەواو لــە بەرژەوەندی خۆیدا‬ ‫نەبێت یان گۆڕانكاری لە دەســتووردا نەكات‪،‬‬ ‫بەشــێوەیەك كە دەســەاڵت بــۆ حكوومەتی‬ ‫ناوەند بگەڕێنێتەوە‪ ،‬ئینجا یاســایەك دەربكات‬ ‫كە بگونجێت لەگەڵ دەســتووردا‪ ،‬بۆیە پێم وا‬ ‫نییە بەبێ ئەوانە یاســای نەوت و غاز لە عێراق‬ ‫دەربچێت‪.‬‬ ‫زیاتر گوتی‪ ،‬بە پێی یاســای كۆن‪ ،‬بەڕێوەبردنی‬ ‫نەوت لە عێراق مەركــەزی دەبێت و بێجگە لە‬ ‫وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی‬ ‫و كۆمپانیای ســۆمۆش بۆ فرۆشــتنی نەوت‪،‬‬ ‫كەسی تر دەسەاڵتی بەسەر كەرتی نەوت نییە‪،‬‬ ‫بۆیە ئەگەر یاســایەكی تر هەبێت‪ ،‬ئەوە بە پێی‬ ‫چەند مادەیەكی دەســتوور ئەو دەسەاڵتە دێتە‬ ‫دابەشــكردن‪ ،‬عێراق یاســای نەوت دەرناكات‬ ‫و ئەوەشــی دەیڵێت تەكتیكە‪ ،‬هەر سەردان و‬ ‫رێككەوتنێكیش كــراوە‪ ،‬بەغدا تەنیا ئەوەندەی‬ ‫جێبەجێ كردووە كە لە بەرژەوەندی دەسەاڵتی‬ ‫ناوەند بێت‪.‬‬ ‫ئەو پەرلەمانتارە پێشــووەی عێــراق دەڵێ كە‬ ‫گومانــی تیادا نییە ئــەو عەقڵییەتەی بەغدا لە‬ ‫دوای ‪ 2003‬درێژكــراوەی پێشــترە‪ .‬دووپاتی‬ ‫كردەوە كە هەر یاسایەك لەناو پەرلەمانی عێراق‬ ‫بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاساكانی پێشووی بەعس‬ ‫بكرێت لە دژی كورد‪ ،‬سوننە و شیعە دەبنە یەك‬ ‫لە دژی كورد‪ ،‬واتە هیــچ جیاوازییەكیان نییە‬ ‫و ئەوان یەك مەبەســتیان هەیە و رێگە بەهیچ‬ ‫مافێكی كورد نادەن و ئەوان هەوڵ دەدەن ئەو‬ ‫ستەمەی لە ســەردەمی بەعس لە كورد كراوە‬ ‫بمێنێــت‪ ،‬بۆیە كێشــەكانی هەولێر و بەغدا لە‬ ‫بواری وزەدا چارەسەر نابن‪.‬‬

‫‪ ٣٠‬بەنزینخانە لەسەر كوالیتی خراپ داخراون‬

‫ناوچەی پیشەسازیی هەولێر پڕی كااڵی ستۆك و بێ كوالێتییە‬ ‫ســەرباری خراپی كوالیتی بەنزین كــە لەكاتی بەرزبوونەوەی‌پلەكانــی گەرمادا ئۆتۆمبێلەكان‬ ‫پەك دەخــات‪ ،‬ناوچە پیشەســازییەكانی هەولێر پڕن لە فیتپەمپی ســتۆك و ئێكســپایەر كە‬ ‫هەندێكیان تەنیا ماوەیەكی كورت كار دەكەن‪ .‬ئەوە لەكاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی كوالیتی كۆنتڕۆڵی هەیە و گوایە ڕێگرە لە هاوردەی كااڵی خراپ‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬هەولێر‪ -‬چواس خالید‬ ‫هەموو ســاڵێك لەگەڵ بەرزبوونــەوەی پلەی‬ ‫گەرمادا‪ ،‬ئۆتۆمبێلەكانی كوردســتان لەرزوتا‬ ‫دەگرن و بەنزین بە هاواریان دەخات‪ .‬ئەو هاوارە‬ ‫بێ زیــان نییە و لەو چەنــد مانگەی گەرمای‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بەدەگمەن ئۆتۆمبێل دەردەچێ‬ ‫فیتپەمپی نەگۆڕدرێت‪ .‬قرچوهۆڕی پستنەكانی‬ ‫ئەو ئۆتۆمبێالنەی بەسەر شەقامەكاندا ڕادەبرن‪،‬‬ ‫جێــی بەزەییــن‪ .‬ئەگەر بەنزین پســتنەكان‬ ‫نەشــكێنێت‪ ،‬فیتپەمــپ دەســووتێنێ‪ .‬لەو‬ ‫وەرزەدا شــۆفێران بەردەوام دەستیان لەسەر‬ ‫دڵیانە‪ ،‬ئاخۆ كــەی و لە كوێ ئۆتۆمبێلەكەیان‬ ‫جەنە بگرێت‪ ،‬خۆ ئەگەر چانســیان بێت و ئەو‬ ‫ڕۆژە فیتپەمپیان نەوەستێت‪ ،‬دەبنە شاهیدی‬ ‫پەككەوتنی چەنــدان ئۆتۆمبێل‪ ،‬لەنێو كۆاڵن‬ ‫و شــەقامەكان‪ .‬ئەو دیاریــدە مۆتەكەیەكی و‬ ‫مێژوویەكی تاڵی لەگەڵ شۆفێرانی كوردستان‬ ‫هەیە و لێیان نابێتەوه‪.‬‬ ‫تەنیا لەم مانگەدا شــۆفێر ســیروان ئەحمەد‪،‬‬ ‫چوار جار فیتپەمپــی ئۆتۆمبێلەكەی گۆڕیوە‪.‬‬ ‫ئەو كە هەرجارە و لە بەنزینخانەیەكی هەولێر‬ ‫بەنزین تێدەكات‪ ،‬دەڵێ “لــەو بێ پارەیییەدا‬ ‫‪ ١٨٥‬هەزارم بە فیتپەمپ داوە و دیاریش نییە‬ ‫تا كۆتــای هاوین دەبێت چەنــدی تر بدەم”‪.‬‬ ‫هاوشــێوەی ســیروان كەم نین و وەستاكانی‬ ‫فیتپەپ سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن‪.‬‬ ‫ناوچــەی پیشەســازیی باشــووری هەولێر‬ ‫پانتایییەكی فراوانی لە ســەر ڕێی مەخموور‬ ‫داگیر كــردووە و كاتێــك دەچیتە نــاوەوە؛‬ ‫ئۆتۆمبێل لە هەموو الیەكەوە ڕێگەكانی تەسك‬

‫كردووەتەوە‪ .‬لەو بازاڕە وەستا جەبار تەها دەڵێ‪،‬‬ ‫“ڕۆژانە ‪ ١٠‬بــۆ ‪ ١٥‬فیتپەمپ دەگۆڕم”‪ .‬كەمێك‬ ‫ئەوالتر وەستا دانا سەرقاڵی گۆڕینی فیتپەمپی‬ ‫ئۆتۆمبێلێكە و دەڵێ‪“ ،‬ڕۆژانی هاوین فیتپەمپی‬ ‫‪ ١٠‬ئۆتۆمبێل دەگــۆڕم”‪ .‬هەڵبەت ئەو ژمارەیە‬ ‫بە بەراوردی پار و پێــرار كەمترە‪ ،‬كە ئەوكات‬ ‫لەهەر ڕۆژێكدا نزیكەی ‪ ٣٠‬فیتپەمپیان گۆڕیوە‪.‬‬ ‫خۆ لە ناوچەی پیشەسازیی باكوری هەولێریش‬ ‫هەمان دۆخە و وەستا شەوكەت دەڵێ‪“ ،‬ڕۆژی‬ ‫‪ ١٠‬فیتپەمپ دەگۆڕم”‪ .‬لەو ناوچەیەش وەستا‬ ‫مەریوان دەڵێ‪“ ،‬هاوینان بازاڕمان باشە”‪.‬‬ ‫جیا لەوانە زۆری سووتانی فیتپەمپ وەستای‬ ‫گەڕۆكی داهێناوە و ژمارەی مۆبایلەكانیان الی‬ ‫شــۆفێران باڵو كردووتەوە‪ .‬گەیالن عەبدواڵی‬ ‫وەستای گەڕۆكیش دەڵێ‪“ ،‬لە وەرزی هاویندا‬ ‫بازاڕمان جموجۆڵی تێ دەكەوێت كە ئێســتە‬ ‫ڕۆژی چوار دانەیەك دەگۆڕم”‪.‬‬ ‫لە كوردستان هەموو ساڵێك لە وەرزی هاویندا‪،‬‬ ‫بەنزیــن ڕۆژانە نــووزە لە دەیــان ئۆتۆمبێل‬ ‫دەبڕێــت‪ ،‬لەكاتێكــدا حكوومــەت لیژنەی‬ ‫بەدواداچوونی بەنزینخانەكانی هەیە‪.‬‬ ‫بەپێی ئامــاری پارێزگای هەولێر زیاتر لە ‪٢٣٥‬‬ ‫بەنزینخانــەی هاوچەرخ هەن و جیا لەوانیش‬ ‫‪ ٢٥٠‬بەنزینخانەی مۆبایل هەن كە مۆبایلەكان‬ ‫كاتین‪.‬‬ ‫مســتەفا تەها بەڕێوەبەری دابەشكردنی نەوت‬ ‫و كانزاكانی هەولێر ســەرباری ئەوەی دووپات‬ ‫لە باشــی كوالیتی بەنزینی ئەمساڵی سنووری‬ ‫پارێزگای هەولێر دەكاتەوه‪ ،‬بەاڵم دەڵێ‪“ ،‬ئەم‬ ‫ماوەیــە زیاتر لــە ‪ ٣٠‬بەنزینخانەمان لەســەر‬ ‫خراپی كوالیتی بەنزین داخستووە”‪.‬‬

‫بە پێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی دابەشــكردنی‬ ‫نەوت و بەنزین‪ ،‬سزای سەرپێچیكاران جاری‬ ‫یەكەم سێ ڕۆژ داخستن و دواتریش داخستن‬ ‫و پێبژاردنە كە چوار ملیۆن دینارە‪.‬‬ ‫ئــەو بەڕێوەبــەرەی دابەشــكردنی نەوت و‬ ‫كانزاكانی هەولێر پێــی وایە‪ ،‬جگە لە خراپی‬ ‫كوالیتــی بەنزیــن‪ ،‬كااڵی ئێكســپایەر و‬ ‫بازرگانیش هۆكارێكی ترن بــۆ پەككەوتنی‬ ‫ئۆتۆمبێلەكان‪.‬‬ ‫سەرباری خراپی كوالیتی بەنزین‪ ،‬كااڵكانیش‬ ‫بێ كەموكوڕی نین‪ .‬لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتی كوالیتیی‬ ‫كۆنتڕۆڵــی هەیــە‪ ،‬كەچــی بازاڕەكانی پڕن‬ ‫لــە كااڵی ئێكســپایەر و بازرگانی كە توانای‬ ‫كاركردنیان ســنووردارە و هەیانە تەنیا چەند‬ ‫ڕۆژێك كار دەكەن‪ .‬هەندێــك لە بازرگانەكان‬ ‫هەرچی كااڵی ســتۆك هەیە‪ ،‬دەیهێنن و لە‬ ‫كوردســتان ســاغی دەكەنەوە‪ ،‬ئاخر كاتێك‬

‫كەسێك نەبێت پێشــیان پێ بگرێت‪ ،‬كااڵی‬ ‫خراپ بەنرخی هــەرزان دەهێنن و زۆرترین‬ ‫قازانــج وەچەنــگ دەخەن كە شــۆفێران و‬ ‫دواجــار ژێرخانــی كوردســتان باجەكەی‬ ‫دەدەن‪ ،‬لــەو ڕێگــەوە ســااڵنە پارەیەكــی‬ ‫زەبەالح لە كوردســتان دەڕواتە دەرەوە و لە‬ ‫بەرامبەردا كااڵی بەسەرچوو و كوالیتی خراپ‬ ‫دەهێندرێت و لە بازاڕەكان ساغ دەكرێنەوە‪.‬‬ ‫لە ناوچە پیشەسازییەكانی هەولێر فیتپەمپ لە‬ ‫وەرزی هاویندا یەكێكە لە خۆفرۆشترینەكان‬ ‫و كاتێك دەتەوێ فیتپەمپێك بۆ ئۆتۆمبێلەكەت‬ ‫بكــڕی كە بەنزیــن لە جووڵەی خســتووە؛‬ ‫چەندان جۆر بە ناو و ماڕكەی جیاوازەوە دێتە‬ ‫بەردەمــت‪ .‬نرخی فیتپەمپــی ئۆتۆمبێلێكی‬ ‫كااڵ هــەرزان‪ ،‬لە پێنج هەزارەوە هەیە تا ‪100‬‬ ‫هەزار دینار‪ .‬مەگەر هەر خاوەن دووكانەكان‬ ‫ســەریان لێی دەربچێــت‪ ،‬دەنــا هەمووان‬ ‫ڕووكاری دەرەوەیــان یەكێكــن بە چەندان‬

‫ماڕكــەی جیاجیاوە‪ .‬لەو نێوانــەدا دووكاندار‬ ‫دەتوانێــت خراپترین جۆری بە گرانترین نرخ‬ ‫پێ بدات‪ .‬ئاخر هیچ پێوەرێك نییە تا باشــی و‬ ‫خراپییان جیا بكاتەوە‪.‬‬ ‫شەماڵ لە پیشەســازیی باكوری هەولێر كە‬ ‫لەسەر ڕێی سەرەكیی شەقاڵوە هەڵكەوتووە‪،‬‬ ‫كااڵی ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت‪ .‬ئەو بەبەرچاوی‬ ‫ئێمەوە دانەیەكــی بیالدی و كۆپییەكیش بە‬ ‫تەنیشــت یەكەوە دادەنێت و جیاوازییەكان‬ ‫پیشان دەدات‪ .‬شــەماڵ كە تەنیا فیتپەمپی‬ ‫بیالدی دەفرۆشێت و نرخی ‪ ٦٠‬دۆالرە‪ ،‬دەڵێ‬ ‫“جۆرەها فیتپەمپ لە بازاڕدا هەن”‪.‬‬ ‫سەرهەد عزەدین فرۆشیاری كۆی فیتپەمپ‬ ‫لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور‪ ،‬سوپاسی خوا‬ ‫دەكات بۆ بازاڕ باشییان كە بە بەراوردی سااڵن‬ ‫هیــچ جیاوازییەكی نەكردووە و بۆ “وشــە”‬ ‫دەڵێ‪“ ،‬نرخی فیتپەمپ لە پێنج هەزارەوە تا‬ ‫‪ ٢٥‬هەزار دینار هەیە”‪ .‬ئەو كە چەند ساڵێكە‬ ‫لەو بــازاڕە كار دەكات‪ ،‬دەڵێ “ئەوەی لە بازاڕ‬ ‫هەیە هیچی بیالدی نییە و هەمووی كۆپییە”‪.‬‬ ‫لەو بازاڕەش وەســتا محەمەد پێی وایە هیچ‬ ‫چاودێرێــك نییە تا ڕێگە لە هاتنەناوەوەی ئەو‬ ‫كااڵ خراپانە بگرێت و دەڵێ‪“ ،‬بازاڕ پڕیەتی لە‬ ‫فیتپەمپی خراپ كە تەمەنیان زۆر كورتە”‪.‬‬ ‫“وشە” چەند جارێك پێوەندی بە بەڕێوەبەری‬ ‫گشــتیی كوالیتی كۆنتڕۆڵەوە كــرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وەاڵمی نەدرایەوە‪.‬‬ ‫ســەرباری بوونی بەڕێوەبەرایەتــی كوالیتی‬ ‫كۆنتڕۆڵ‪ ،‬ئێستە پیشەسازییەكانی هەولێر پڕ‬ ‫كااڵی كۆپی و كوالیتی خراپن كە لەوێشەوە‬ ‫بۆ هەموو شارەكانی كوردستان دەگوازرێتەوە‪.‬‬ ‫پێشتریش سیروان فارس دزەیی بەڕێوەبەری‬ ‫كارگێــڕی گشــتیی پارێــزگای هەولێر بە‬ ‫“وشــە”ی ڕاگەیاندبــوو‪“ ،‬كوالیتی كۆنتڕۆڵ‬ ‫كااڵی ئێكســپایەری لــە بازاڕەكانــدا كەم‬ ‫نەكردووەتەوە”‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫لەبارەی درامای‬ ‫توركییەوە‬

‫بابەتی دراما و هونــەر دەمانباتەوە بۆ چەمكی‬ ‫نەرمەهێــز‪ .Soft Power/‬ئــەم چەمكە زیاتر‬ ‫پێوەســتە بە كۆتاهاتنی جەنگی سارد‪ ،‬كۆتای‬ ‫جەنگی ســارد كۆتای ڕەقەهێز‪Hard Power/‬‬ ‫بوو تا ئاستێك‪ .‬بۆ قسەكردن لەسەر سەردەمێكی‬ ‫تازە (ســەردەمی تاك جەمسەری) پێویستیمان‬ ‫بــە بەكارهێنانی چەمكی لیبڕاڵیــزم و لیبڕاڵ‬ ‫دیموكراســی دەبێت‪ .‬لە دنیــای لیبڕاڵیزمدا و‬ ‫حكوومــەت بچووكە و بــازاڕ گەورەیە و تاك و‬ ‫تاكگەرایی سەنتەری حیكایەتەكانە‪.‬‬ ‫توركیــا لــە دوای دەســەاڵتی (پارتــی داد و‬ ‫گەشەپێدان)ـــەوە هەوڵی بە لیبڕاڵیزمكردنی‬ ‫كایەكان دەدات‪ .‬دیدێك هەیە دەڵێت ئەردۆگان‬ ‫هەوڵی تێكەڵكردنی كۆنزێرەڤتیزم و لیبراڵیزمی‬ ‫نوێ دەدات‪ .‬داد و گەشــەپێدان دنیابینییەكی‬ ‫لیبڕااڵنــەی بۆ بابەتی دراما هەیــە‪ ،‬دراما وەك‬ ‫سوبجێكتیزم بۆ داڕشــتنەوەی دیوی ناوەوە و‬ ‫دەرەوەی دنیای توركی‪ .‬بــا قووڵتر بینەوە لەم‬ ‫ستڕاتیژییەتە لەڕێی دراماوە‪.‬‬ ‫لە دوای ‪2003‬ـــەوە ئاك پارتــی بابەتی دراما‬ ‫دەبەستێتەوە بە كەرتی تایبەت‪ .‬سینەما دەكات‬ ‫بە كایەیەك بۆ بەرهەمهێنانی وێنە و ئیمەیجی‬ ‫ناڕیاڵیســتانە‪ .‬بەو مانایەی ئەردۆگان دەیەوێت‬ ‫ژیانــی ڕاســتەقینەی تورك بەتایبــەت ژیانی‬ ‫سیاســی تەرجەمە نــەكات و دووری بخاتەوە‬ ‫لە ســینەمای توركــی و ژیانێكی دەســتكرد‬ ‫لەڕێی ســینەماوە هەناردەی دنیــای دەرەوە‬ ‫بكات و كێشە سیاسییە گەورەكانی ناو توركیا‬ ‫بمرێنێت و ونیــان بكات‪ .‬ســینەما و درامای‬ ‫توركی كار لەسەر ئیمەیجی زیندووكردنەوەی‬ ‫پیاوە نەخۆشەكە ‪ The Sick Man‬و بنەماكانی‬ ‫عوســمانیزمی نــوێ دەكات و دەیەوێت ئەو‬ ‫وێنەیە پیشــانی بینەر بدات كــە پڕە لە ئاكتی‬ ‫مێژوویی و ســەرمایەكانی دەوڵەتی عوسمانی‬ ‫و پــڕە لە یادەوەرییەكانی دوێنێی عوســمانی‪.‬‬ ‫(حریم سوڵتان)‪.‬‬ ‫دراما وەك ســەرچاوەی داهات و سینەما وەك‬ ‫شووشتنەوەی مێشكی بینەر‪ .‬ئەم ئاڕگیۆمێنتە‬ ‫لە دراما توركییەكانــدا ئامادەیییەكی گەورەی‬ ‫هەیــە‪ ،‬ئەم دیدە ئەدۆرنــۆ و فڕانكفۆرتییەكان‬ ‫لەسەری دەوەســتن و بە ساختەكردنی هونەر‬ ‫و بە پیشەســازیكردن و كوشتنی هونەر ناوی‬ ‫دەبەن‪ .‬توركیــا لەڕێی درامــاوە هەوڵی ئەوە‬ ‫دەدات ئیســتەنبۆڵ بــكات بــە پایتەختێكی‬ ‫هەرێمی و هەموومان بە ئیستەنبۆڵ و ئەنكەرە‬ ‫ببەســتێتەوە‪ .‬ئێســتە تورك وەك سوبجێكت و‬ ‫یەكەیەكی سەربەخۆ جیۆگرافیایەكی گەورەی‬ ‫هونەری دروســت كردووە و توانیویەتی بگاتە‬ ‫ئەمەریكای التیــن و دراماكانــی ئەمەریكای‬ ‫التین ببڕێت كە زیاتر بە حیكایەتی میلی و باو‬ ‫ناسراو بوون و لەوێشەوە بۆ باكوری ئەفەریقا و‬ ‫بەڵقان‪ .‬ئەم سنووربڕینە لەڕێی زمانی سینەماوە‬ ‫بۆ توركیا كۆمەڵێك ڕێگەی كورت كردووەتەوە‪.‬‬ ‫ئەم پرۆســەیە زیاتر لە پرۆسەی بە تورككردن‬ ‫و زیندووكردنەوەی ســنوورەكانی ئیمپڕاتۆری‬ ‫عوسمانی دەچێت (سنووری نەرم و هونەری)‪.‬‬ ‫ئیمەیجی كورد لە دراماكانــی دنیای توركیدا‬ ‫خــراپ و پاســیڤە! كــورد زیاتر لــە دۆخی‬ ‫پەراوێزبووندایــە و بە گوندنشــین تەرجەمە‬ ‫دەكرێــت‪ .‬كــورد لــەو درامایانەدا هێشــتا‬ ‫نەگەیشــتووەتە شــار و هێشــتا جیۆگرافیای‬ ‫شــار و ناوەند نەگەیشــتووە‪ .‬ئــەم وێناكردنە‬ ‫دوورخســتنەوەی كوردە لە دنیا و مۆدێرنیتە‪.‬‬ ‫تــورك باســی لیبڕاڵبوونــی خۆی و پرســی‬ ‫مۆدێرنیتــەی توركــی دەكات و كوردیــش‬ ‫بــە چیانشــین و گوندنشــین پیشــانی دنیا‬ ‫دەدات‪ .‬یــا كورد وەك گرووپێك كە هێشــتا لە‬ ‫فەلسەفەی شــارگەرایی تێنەگەیشتوون‪ .‬ئەم‬ ‫پرۆســەیە ئەدۆرنۆ ناوی دەنێت “داگیركردنی‬ ‫بیركردنەوەی بینەر”‪.‬‬ ‫توركیا ئێســتە خاوەن بــازاڕی هونەرییە و لە‬ ‫‪٢٠١٦‬دا ‪ ٣٥٠‬ملیــۆن دۆالری قازانج كردووە‪ .‬لە‬ ‫‪ ١٤٠‬واڵتی دنیادا دراماكانی پەخش دەكرێن و‬ ‫‪ ٢٥٠‬ملیۆن عەرەب ســەیری دەكەن‪ .‬بەگشتی‬ ‫‪ ٤٠٠‬ملیــۆن كەس لــە هەموو دنیــادا لەڕێی‬ ‫درامــای توركییەوە ســەیری دنیــای توركی‬ ‫دەكەن‪ .‬تورك لە سەردەمی ئەمڕۆدا ‪ ٤٠٠‬ملیۆن‬ ‫مرۆڤی لــە دەرەوەی ســنوورەكانی خۆیدا بە‬ ‫كولتووری توركــی و بیركردنەوەی توركییەوە‬ ‫بەستووەتەوە‪.‬‬

‫وشە‪ /‬سۆران‪ -‬مورشید برادۆستی‬

‫كتێبخانــەی گشــتیی ســۆران بەهــۆی‬ ‫نەبوونــی باڵەخانــە و بەمەبەســتی‬ ‫كەمكردنــەوەی خەرجــی و رزگاربوون لە‬ ‫كرێــی خانوو‪ ،‬بــۆ دەرەوەی بــازاڕ و ناو‬ ‫هۆڵی بۆنەكانی سۆران دوور خراوەتەوە‪،‬‬ ‫ئــەوەش نیگەرانــی زۆری الی خوێنەران‬ ‫دروست كردووە‪ ،‬چونكە كتێبخانەكە دوور‬ ‫كەوتووەتەوە و دەستیان پێ راناگات‪.‬‬ ‫كتێبخانــەی گشــتیی ســۆران لــە ‪17‬ی‬ ‫كانوونــی دووەمــی ‪ 2012‬كرایــەوە‪،‬‬ ‫خاوەنی ‪ 12‬هەزار ناونیشــانی جیاجیایە‬ ‫بە زمانەكانی كوردی‪ ،‬عەرەبی‪ ،‬فارســی‪،‬‬ ‫توركــی و ئینگلیــزی‪ .‬ســەرەڕای ئەوەی‬ ‫پێشتر كتێبخانەكە لە ناوەندی شارۆكەی‬ ‫ســۆران بوو‪ ،‬بەاڵم ئێســتە بۆ دەرەوەی‬ ‫شارۆكەكە گواستراوەتەوە‪.‬‬ ‫محێدیــن بادلــی نووســەر دانیشــتووی‬ ‫شــارەدێی دیانــا‪ ،‬بە”وشــە”ی راگەیاند‪ ،‬ئەگــەر بیەوێــت بگاتە ئــەو كتێبخانەیە‪،‬‬ ‫“ســەرەڕای ئــەوەی ئــەو كتێبانــەی لە بەو پارەیەی لە تاكســی خەرجی دەكات‪،‬‬ ‫كتێبخانەی گشــتیی ســۆران هەبوون لە دەتوانێــت كتێبەكــە لــە كتێبفرۆشــێك‬ ‫ئاستی پێویست نەبوون‪ ،‬بەاڵم كۆمەڵێك بكڕێت‪ ،‬لێرەدا كتێبخانەكە بایەخی خۆی‬ ‫ناونیشــانی بەســوود و بەهــاداری تێدایە بۆ خوێنەران لە دەست دەدات”‪.‬‬ ‫خوێنەر و توێژەر لە ئاســتە جیاجیاكاندا “باشترین و گونجاوترین شوێن بۆ كتێبخانەی‬ ‫ســوودمەند دەكات‪ ،‬لــە كاتێكــدا گشتی سەنتەری بازاڕە‪ ،‬تا خوێنەر بتوانێت بە‬ ‫دوورخســتنەوەی كتێبخانەكە‪ ،‬كاریگەری ئاســانی دەستی بە كتێبەكان بگات‪ ،‬ئەوەش‬ ‫نەرێنــی لەســەر خوێنــەران دروســت دەبێتە ئاسانكارییەك بۆ ئەو كەسانەی حەزی‬ ‫خوێندنەوە و زانستیان هەیە‪ ،‬هەروەها چینی‬ ‫كردووە”‪.‬‬ ‫ئەو دەڵێ‪“ ،‬كتێبخانەی گشــتیی ســۆران قوتابییان و پیرەكان بۆیان ئاســانتر دەبێت‬ ‫لــە خەڵــك دوور خراوەتــەوە‪ ،‬كەســێك ســەردانی كتێبخانەی گشــتی بكەن‪ ،‬نزیكی‬

‫كتێب و خوێنەر لەیەكەوە حەزی خوێندنەوە‬ ‫ئاســانتر و زیاتر دەكات”‪ ،‬نووســەرەكە وای‬ ‫گوت‪.‬‬ ‫بەدرخان مەحموود یەكێك لە فەرمانبەرەكانی‬ ‫كتێبخانــەی گشــتیی ســۆران‪ ،‬بە”وشــە”ی‬ ‫راگەیاند‪ ،‬كتێبخانە پێویســتی بە شــوێنێكی‬ ‫گونجــاوە لــە ســەنتەری شــاردا بێــت و‬ ‫باڵەخانەكــەی لــە ڕوویــی ئەندازیارییــەوە‬ ‫بەشــێوەیەكی تایبەت و ســەردەمی دروست‬ ‫كرابێت‪ ،‬بەاڵم ئێمە تا ئێستە ئەوەمان نییە و‬ ‫شوێنەكەمان نەگونجاوە”‪.‬‬ ‫زیاتــر دەڵــێ‪“ ،‬بەر لــەوەی بێینە نــاو ئەم‬

‫باڵەخانە حكوومییە‪ ،‬لە سەنتەری شاردا لەناو‬ ‫خانوویەكی ئاســاییی بــە كرێدا بووین‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەهۆی تەنگــژەی دارایییەوە گواســتراینەوە‬ ‫بۆ ئەم شــوێنە كە دوورە لە خەڵك‪ ،‬ئێســتە‬ ‫كەمتر خەڵك روومان تێ دەكەن”‪.‬‬ ‫مەعــاف مەنــاف بەڕێوەبــەری كتێبخانــەی‬ ‫گشــتیی ســۆران‪ ،‬بــۆ “وشــە”ی دووپــات‬ ‫كردەوە‪“ ،‬بەهۆی نەبوونی بااڵخانەی تایبەت‬ ‫بــە كتێبخانەكەمــان و تەنگــژەی دارایــی‪،‬‬ ‫كتێبخانەی گشــتیی ســۆران گواستراوەتەوە‬ ‫نــاو هۆڵی بۆنەكانی ســۆران‪ ،‬شــوێنەكەمان‬ ‫دوورە و لــە هەوڵدایــن نزیــك بینــەوە لــە‬ ‫خەڵك‪ ،‬چونكــە دووركەوتنەوەی كتێبخانەكە‬ ‫كاریگــەری نەرێنــی هەبووە لەســەر ژمارەی‬ ‫سەردانیكەرانمان”‪.‬‬ ‫بەڕێوەبــەری كتێبخانەكــە زیاتــر دەڵــێ‪،‬‬ ‫“ســەرچاوەكانی زانســتی لە كتێبخانەكەمان‬ ‫كەمن‪ ،‬لە كاتێكدا خواستی زۆری خوێنەرانی‬ ‫لەســەرە‪ ،‬بەاڵم نەبوونــی باڵەخانەی تایبەت‬ ‫بە كتێبخانەی گشــتیی سۆران چەندان كێشە‬ ‫و گرفتــی دروســت كردووە‪ ،‬پێویســتمان بە‬ ‫شــوێنێكی گەورە و بەفراوانە بۆ خوێندنەوە‪،‬‬ ‫هاوكات ئەرشــیڤكردنی ئەو سەرچاوانەی زۆر‬ ‫پێویســتن‪ ،‬چونكە ئێســتە ناتوانیــن هەموو‬ ‫سەرچاوەیەك ئەرشیڤ بكەین”‪.‬‬ ‫“ســەرۆكی حكوومەتــی هەرێــم رەزامەنــدی‬ ‫لەسەر دروســتكردنی باڵەخانەی كتێبخانەی‬

‫گشــتیی ســۆران دەربڕیوە‪ ،‬بەاڵم بەهۆی‬ ‫تەنگــژەی دارایی جێبەجێ نەكــراوە‪ ،‬لە‬ ‫كاتێكدا زەویشــی بــۆ تەرخان كــراوە”‪.‬‬ ‫بەڕێوەبەری كتێبخانەكە وای گوت‪.‬‬

‫هەولێر بە ئاوی پاك پارك و باخچەكان‬ ‫ئاو دەدات و مەترسیی وشكبوونی هەیە‬

‫وشە‪ /‬هەولێر‪ -‬سەرخێڵ‬

‫هاوواڵتییان و گەشتیارانی هەولێر‪ ،‬ئاماژە بەوە‬ ‫دەكەن كە بەشــێك لە پاركەكانی شــارەكە بێ‬ ‫ئاون و بەو هۆیەشەوە بەرەو وشكبوون دەچن‪،‬‬ ‫بــەاڵم بەڕێوەبەرایەتیی ئەنــدازەی پاركەكان‬ ‫رای دەگەیەنێت‪ ،‬تا ئێســتە هیچ مەترسییەكی‬ ‫وشكبوون لەسەر پاركەكانی هەولێر نییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هاتنی گەرما كاریگەری هەیە‪.‬‬ ‫“چەنــد پاركێكــی هەولێر بەرەو وشــكبوون‬ ‫دەچن”‬ ‫حەمیــد عەلــی هاوواڵتییەكی دانیشــتووی‬ ‫هەولێرە و لــە نزیك پاركی منــارە ‪/‬دەكەوێتە‬ ‫ســەنتەری شــار‪ ،/‬بە”وشــە”ی راگەیانــد‪،‬‬ ‫ســەوزایییەكانی ئەو پاركە بەرەو وشــكبوون‬ ‫دەچن و پێویســتە الیەنی پێوەندیدار ئاوی بۆ‬ ‫دابین بكات‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪“ ،‬پێشــتر ئەو پاركانە بەو شــێوەیە‬ ‫نەبوون‪ ،‬بەاڵم ئێستە نازانرێت بۆچی نافوورەكان‬ ‫وەستان و ســەوزایییەكەی بەرەو وشكبوونەوە‬ ‫دەچێت”‪.‬‬ ‫ســیما كەمال هاوواڵتییەكی تــری هەولێرە و‬ ‫ســەردانی ئەو پاركەی كردبوو‪ ،‬باسی لەوە كرد‬ ‫كە پێشــتر ئەو پاركانە لە هەولێــردا هەبوون‬ ‫ســیمایەكی تری هەبوو‪ ،‬بەاڵم ئێســتە الیەنی‬ ‫پێوەندیــدار تەنیــا گرنگــی بە ســەوزایی ناو‬ ‫شەقامەكان دەدات‪.‬‬ ‫ئامــاژەی دا‪“ ،‬پێویســتە بــەردەوام گرنگی بە‬ ‫پاركەكان بدرێت و هەوڵ بدرێت بەشێوەیەكی‬ ‫باش خزمەتیان بكرێت‪ ،‬چونكە ئەوەی ئێســتە‬ ‫هەیە بۆ هەندێك پاركی هەولێر وەك پێویســت‬ ‫نییە”‪.‬‬ ‫الی خۆیــەوە جــەالل ئەحمــەد بەرزنجــی‬ ‫بەڕێوەبــەری راگەیاندنــی بەڕێوبەرایەتــی‬ ‫ئەنــدازەی پاركەكانــی هەولێر‪ ،‬بە”وشــە”ی‬ ‫راگەیاند‪“ ،‬هاتنی وەرزی هاوین و ئەو شــەپۆلە‬ ‫گەرمایــەی رووی لە كوردســتان كــردووە‪،‬‬ ‫بێگومان كاریگەری لەســەر سەوزایی دەبێت”‪.‬‬ ‫دووپاتی كردەوە “تا ئێستە هیچ مەترسییەكی‬ ‫وشكبوون لەسەر پاركەكانی هەولێر نییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هاتنی گەرما كاریگەری هەیە لەسەر سەوزایی‬

‫بە تایبەتی شاری هەولێر كە لەگەأل شارەكانی‬ ‫تردا جیــاوازی هەیە‪ ،‬چونكــە زەویی هەولێر‬ ‫شێیان كەمە و زیاتر شەپۆلی گەرما كاریگەری‬ ‫دەبێت لەسەر سەوزایی”‪.‬‬ ‫بەرززنجی ئاشكرای كرد‪“ ،‬پالنمان هەیە بۆ ئاودان و‬ ‫پاراستنی هەموو دار و نەمامەكان‪ ،‬بەاڵم پێشبینی‬ ‫دەكەیــن كە رێژەی وشــكبوونەوەكانیش ‪% 2-5‬‬ ‫بێت”‪.‬‬ ‫روونی كــردەوە‪ ،‬رەنگە هەندێك لە دارەكان بەهۆی‬ ‫گەرماوە الیەكی وشــك بووبێــت‪ ،‬چونكە جگە لە‬ ‫پاركی شەهید سامی عەبدوڕەحمان‪ ،‬زیاتر لە ‪420‬‬ ‫پــارك و باخچە بــەردەوام چاودێرییان دەكرێت بۆ‬ ‫ئەوەی وشك نەبن‪.‬‬ ‫هاوكات لوقمان شــێروانی گوتەبێژی دەســتەی‬ ‫پاراســتن و چاككردنــی ژینگــەی كوردســتان‬ ‫بە”وشە”ی راگەیاند‪“ ،‬بوونی رێژەی زۆری سەوزایی‬ ‫مەرجە بــۆ پاكبوونی ژینگە و یەكێكە لەو خااڵنەی‬ ‫الی ئێمە گرنگە”‪.‬‬ ‫“هەولێــر ئاوی پاك بــۆ ئاودانی پاركــەكان بەكار‬ ‫دێنێت”‬

‫جەالل ئەحمەد بەرزنجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی‬ ‫بەڕێوبەرایەتــی ئەنــدازەی پاركەكانــی هەولێر‪،‬‬ ‫ئاشــكرای دەكات كە “ژمارەیەكــی زۆری پارك و‬ ‫باخچەكانمــان بەشــێوەی (مڕەشــات) ئاودانی بۆ‬ ‫دەكرێت‪ ،‬ئەوانی تریش بە شێوەی تانكەر ئاودانیان‬ ‫بۆ دەكرێ”‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵــێ‪“ ،‬توانیومانە ســوود لە ئــاوی پیس‬ ‫وەربگریــن‪ ،‬ئەو ئاوەی لە دەرەوەی شــار دەڕوات‪،‬‬ ‫توانیومانــە لەگەأل هاتنــی وەرزی گەرما و لەگەأل‬ ‫دروستبوونی كەمئاوی‪ ،‬سوودی لێ وەربگرین و بۆ‬ ‫ئاودانی دوورگە ناوەندییەكان بەكاری بێنینەوە كە‬ ‫‪ % 100‬سەركەوتوو بووین لە پڕۆژەكە”‪.‬‬ ‫بەپێی ستانداردی جیهانی‪ ،‬رووبەری سەوزایی كە‬ ‫بۆ هەر شارێك پێویستە رێژەكە ‪ % 35‬بێت‪ ،‬هەروەها‬ ‫كەمترین رێژەش نابێت لە ‪ % 15‬كەمتر بێت‪.‬‬ ‫گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی‬ ‫هەرێمی كوردســتان روونی كردەوە كە تا ئێستە‬ ‫پــارك و باخچەكان بە ئــاوی پاك ئــاو دەدرێن و‬ ‫ریسایكلینی ئاو لە هەولێر نییە‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪“ ،‬لە كۆبوونەوەیەكماندا لەگەڵ وەزیری‬ ‫شارەوانی و گەشــتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی‬

‫كوردستان‪ ،‬باســی ئەوەمان كردووە كە مەترسی‬ ‫لەســەر ســەوزایی هەیە‪ ،‬بەاڵم بەهۆی تەنگژەی‬ ‫دارایــی گرفتی ئاودان دروســت بــووە و لە دوای‬ ‫دۆزینەوەی میكانیزمێكــن بۆ ئەوەی ئەو باخچە و‬ ‫پاركانە لە وشكبوون بپارێزرێن”‪.‬‬ ‫ئاماژەی دا‪ ،‬ئەوان داوایان كردووە ریسایكلینی ئاو‬ ‫دابنرێت بۆ ئاودانی ئــەو پارك و باخچانە‪ ،‬چونكە تا‬ ‫ئێستە ئەو پاركانە بە ئاوی پاك ئاو دەدرێن و ئەوەش‬ ‫لە زۆربەی شوێنەكان بەو شێوەیە نییە‪.‬‬ ‫شــێروانی گوتی‪“ ،‬ئەو باخچــە بچووكانەی هەیە‬ ‫كاریگــەری لەســەر بەفیرۆدانی ئــاو هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێشــنیازمان كردووە بە ئاوەڕۆی شارەكان پارك و‬ ‫باخچەكان ئاو بدرێنەوە و ریسایكلینی ئاو دابنرێت‬ ‫بۆ ئاوەڕۆكان و ئێســتە ئەو پرســە لــە وەزارەتی‬ ‫شارەوانی بە گرنگ دەزانین”‪.‬‬ ‫لــە هەولێر ‪ 330‬باخچــە و ‪ 15‬پاركی گەورە هەیە‪.‬‬ ‫رێژەی سەوزایی تیایدا بریتییە ‪ % 16‬كە ئەو رێژەیە‬ ‫دابەش بووە و ‪% 13‬ی رێژەی ئەو ســەوزایییە كە‬ ‫حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی پالنێك‬ ‫ئەنجامــی دەدات‪% 3 ،‬ی ئــەو رێژەیە بۆ ئەو‬ ‫هاوواڵتییانە دەگەڕێتەوە كە نەمامیان رواندووە‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫پەیڕەو ئەنوەر‬

‫لە خەڵك دوور دەخرێتەوە‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫كـــتـێبخـانـەی گــشتیی ســـــۆران ‪9‬‬


‫دۆسیە‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪10‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫پاساوەكانی دژایەتی ریف‬

‫بارزان جەوهەر سادق‬

‫بۆچی‌ئێستە‬ ‫ریفراندۆم دەكرێت؟‬ ‫ئایا بارودۆخی نێودەوڵەتی و هەرێمی لەبارە بۆ ریفراندۆم؟‬ ‫ئەگەر سەیر بكەین دەبینین زۆربەی دەوڵەتان لە ئەنجامی‬ ‫جەنگ و ملمالنێكانەوە دروســت بوون‪ .‬پڕۆفیســۆری‬ ‫زانســتی سیاســی لە زانكۆی “هارڤارد”ی ئەمەریكایی‬ ‫فرانســیس فۆكۆیاما بڕوای وایە‪ :‬زۆربەی ئەو دەوڵەتانەی‬ ‫لە چینی كۆن دروست بوون بەهۆی جەنگەكانەوە بوون‪.‬‬ ‫جگە بێ لەمەیش‪ ،‬ئێمە ئەگەر سەیرێكی مێژووی دوای‬ ‫ئەم قۆناغە بكەیــن‪ ،‬ئەو دیاردە سیاســییە دەبینین‪ .‬بۆ‬ ‫نموونە لە دوای شــەڕی ‪ 30‬ساڵە لە ئەوروپا جیۆگرافیای‬ ‫ئاینی گۆڕا بۆ جیۆگرافیای سیاســی و چەندان دەوڵەتی‬ ‫نەتەوەیی دروست بوون‪.‬‬ ‫بەهەمان شــێوە لە ســەدەی نۆزدە ئیتاڵیــا و ئەڵمانیا‬ ‫لــە ئەنجامی جەنگــەوە‪ ،‬ئینجــا لــە دوای كۆتاهاتنی‬ ‫ئیمپراتۆرەكان لە جەنگی یەكەمی جیهانی و دواتریش لە‬ ‫دوای جەنگی دووەمی جیهانی چەندان دەوڵەت دروست‬ ‫بوون‪ .‬لە هەموویان نوێتر هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیەت‬ ‫و دروستبوونی راگەیاندنی راستەوخۆی سەربەخۆیی ‪15‬‬ ‫دەوڵەت تەنیا لەوكاتە‪ .‬جەنگ و ملمالنێكانی دوو دەیەی‬ ‫رابردوویش بەهەمان شــێوە چەندان دەوڵەتی دروست‬ ‫كــردووە كە لێرەدا ناتوانین بپەرژێینە ســەریان‪ .‬كەواتە‬ ‫جەنگ دەوڵەت دروســت دەكات‪ .‬هەرێم چۆن سوود لە‬ ‫بارودۆخی جەنگ وەردەگرێت؟‬ ‫بەهــۆی ئەو جەنگە‌نوێیانەی تیرۆر و بەهاری عەرەبی لە‬ ‫ناوچەكە و نەخشــە‌نوێیەكانی زلهێزان‪ ،‬ئیتر بارودۆخی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاستیش لە دوای ‪2011‬ەوە تەقیوەتەوە و‬ ‫دەوڵەتی نوێ لە دروستبووندان كە باشووری كوردستان‬ ‫بەهێزترین پاڵێوراویانە‪ .‬شــتێك نەماوە بەناوی دەوڵەتی‬ ‫ســووری یان عێراقی‪ ،‬هەریەكەیان بۆ چەندان دەوڵەتی‬ ‫بچووك دابەش بوون‪ .‬ئەوەی دەمێنێتەوە توركیا و ئێرانن‪.‬‬ ‫ئەمانەش تێوەگالون لە ملمالنێیەكی توندی هەرێمی و‬ ‫نێودەوڵەتی كە ناتوانن هاوئاهەنگ بن “وەك پێشــوو” لە‬ ‫دژی قەوارەیەكی سەربەخۆی كوردستانی‪.‬‬ ‫خاڵێكی تر‪ ،‬بەهێزبوونی پێوەندی دیپلۆماســی‪ ،‬سیاسی‬ ‫و ئابــووری هەرێمە لەگەڵ دەوڵەتانــی زلهێز بەتایبەت‬ ‫لە سەردەمی جەنگی داعشــەوە‪ ،‬كورد متمانەی ئەوەی‬ ‫بۆ دروســت بووە لەالیەن كۆمەڵگــەی نێودەوڵەتی كە‬ ‫هێزێكی ئاشــتیپارێزە و دژی تیــرۆرە‪ .‬لەالیەكی ترەوە‪،‬‬ ‫ی دوو ملیۆن ئــاوارە و كارایی ‪36‬‬ ‫حەواندنــەوەی نزیكە ‌‬ ‫ی نوێنەرایەتی و‬ ‫كونسڵی گشتی‪ ،‬كونسوڵگە و نووسینگە ‌‬ ‫ی بیانی و ئەو هەموو كۆمپانیا زەبەالحەی نەوت‬ ‫سەربازان ‌‬ ‫ی تری بەهێزی‬ ‫و غاز و وەبەرهێنان و هتــد… فاكتەرێك ‌‬ ‫لەبارن بۆ گشتپرسی و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە‬ ‫ئێستەدا‪.‬‬ ‫ئێمــە كاتێــك پڕۆ‌ژەیــەك رەت دەكەینــەوە‪ ،‬دەبــێ‬ ‫ئەلتەرناتیڤی بۆ بخەینــە ڕوو‪ .‬ئەوانەی كاتەكە بەگونجاو‬ ‫نازانن دەبێ پرســیاری ئەوەیان لــێ بكرێت كە كەی بە‬ ‫گونجــاو دەزانن‌؟ ئەوكاتەی عێراق و ســووریا لە جەنگ‬ ‫تەواو دەبن و بەردەبنــەوە گیانی دەوڵەتی كوردی؟ یان‬ ‫شــیعەكانی عێراق دەوڵەتی كوردســتان دەكەنە دیاری‬ ‫بۆمان؟ ئەوانەی ئەم پاســاوە بەتااڵنە دێننەوە ویژدانیان‬ ‫نییە‪ .‬چۆن دەبێ رۆشنبیر خامەكەی لە دژی سەربەخۆیی‬ ‫و ئازادی بەگەڕ بخات‪.‬‬ ‫توخوا رۆڵەیەك شــیری دایكێكی ســتەمدیدە و خاوەن‬ ‫شــەهید و ئەنفالی خواردبێ‪ ،‬دەبێ بێ خەڵكی هەژار و‬ ‫ماندووی هەرێمەكەی فریو بــدات و بڵێ نەكەن دەنگ‬ ‫بۆ ســەربەخۆبوون بدەن و هانی مانەوە لە بن دەسەاڵتی‬ ‫شــیعە و عەرەب بدا‪ .‬كوردێك كە بە پارەی ئەو نیشتمانە‬ ‫فێری خوێندەواری و نووســین بووبێ و لە دژی رێبازی‬ ‫باوباپیرانی بنووســێ “نەخێر” بۆ دەوڵەتبوونمان‪ ،‬جێی‬ ‫سەرســوڕمانە‪ .‬بەهێزترین پاســاو ئەوەیە پەرلەمان كارا‬ ‫بكرێتەوە‪ .‬ئەوە پارتی ئــەو بەڕەی لەژێر پێ دەرهێنان با‬ ‫ئینجا بزانین چ مەرجێكی تریان هەیە بۆ بەدەوڵەتبوونیان‪.‬‬ ‫پاساوی ئەوەیان هەیە پارتی هەموو مەلەفەكانی بەدەست‬ ‫خۆیەوە گرتووە‪ .‬ئەمەش پاساوێكی بەتاڵە‪ ،‬چونكە ئەوان‬ ‫لە سەركەوتن هاوبەشن‪ ،‬بەاڵم كە بوو بە تەنگژە ئەو پارتە‬ ‫جێ دێڵن‪ ،‬ئەم پارتەش تا ســەر لە دەســەاڵت نابێت و‬ ‫خەڵك لە دوای دروستبوونی دەوڵەت ئازادانە بڕیار دەدات‬ ‫كە كێ حوكم بكات‪.‬‬

‫وشە‪ /‬هەولێر‪ -‬رێبین‬ ‫شــارەزایانی یاسایی و سیاســی دووپاتی دەكەنەوە‪،‬‬ ‫كــۆی ئەو پاســاوانەی چەند الیەنێكی سیاســی بۆ‬ ‫دژایەتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئاماژەی بۆ دەكەن‪،‬‬ ‫نالۆجیكین و ئەو كەس و الیەنە سیاسییانە لە ترسی‬ ‫تووڕەبوونی خەڵك‪ ،‬بوێریی ئەوەیان نییە راســتەوخۆ‬ ‫بانگەشەی دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان بكەن و‬ ‫پاساو بە پرسی تر دێننەوە كە پێوەندییان بە بڕیاری‬ ‫سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتەوە نییە‪.‬‬ ‫پاساوی تەنگژە و كێشە ناوخۆیییەكان‬ ‫هەندێــك لــەو هێــز و كەســایەتییانەی دژایەتی‬ ‫ریفراندۆم بۆ ســەربەخۆیی دەكەن‪ ،‬هۆكەی بۆ ئەوە‬ ‫دەگێڕنەوە كە كوردســتان بە تەنگــژەی ئابووری و‬ ‫سیاسیدا تێپەڕ دەبێت و حكوومەت لە بەڕێوەبردنی‬ ‫كۆمەڵێك دۆســیەی پێوەســت بە ژیان و گوزەرانی‬ ‫خەڵك شكستی هێناوە‪.‬‬ ‫د‪ .‬شــێروان هادی مامۆستا لە كۆلێژی یاسا و زانستە‬ ‫سیاسییەكان لە زانكۆی سەاڵحەدین‪ ،‬بە"وشە" دەڵێ‪،‬‬ ‫"ئەو كێشانەی پێوەندییان بە ناوخۆی كوردستانەوە‬ ‫هەیــە‪ ،‬هیچ كاتێك نابێت وەك پاســاوی لۆجیكی بۆ‬ ‫دژایەتیكردنی ریفرانــدۆم لێكدانەوەیان بۆ بكرێت‪،‬‬ ‫چونكە پرســی دامەزراندنی دەوڵــەت بەتەواوەتی‬ ‫جیاوازە لە پرســەكانی پێوەســت بــە حكوومەت‪،‬‬ ‫حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چەندان الیەنەوە‬ ‫كێشــەی هەیە‪ ،‬بەاڵم ئەوە پێوەست نییە بە پرسی‬ ‫تێپەڕكردنی هەرێم بۆ دەوڵەتی كوردستان"‪.‬‬ ‫روونی دەكاتەوە‪" ،‬دەتوانرێت لە ســەرەتادا دەوڵەت‬ ‫دروســت بكرێت و پاشــان كار دەكرێــت لەپێناو‬ ‫پێكهێنانی حكوومەتێكی سەركەوتوو‪ ،‬باشتركردنی‬ ‫بژێــوی و گوزەرانــی هاوواڵتییــان و كێشــەكانی‬ ‫تــر‪ ،‬هەبوونی دەوڵەتی ســەربەخۆ بــە پێچەوانەوە‬ ‫یارمەتیــدەر دەبێت لــە زاڵبوون بەســەر كۆمەڵێك‬ ‫كۆســپ و تەگەرەدا‪ ،‬بۆ نموونە‪ ،‬عێراق و كوردستان‬ ‫تووشــی تەنگژەی ئابــووری بوون‪ ،‬عێــراق بەهۆی‬ ‫ئەوەی دەوڵەتە‪ ،‬دەتوانێــت قەرزی دەرەكی بكات و‬ ‫كوردســتان كە دەوڵەت نییە ئەو توانایەی نییە یان‬ ‫سنووردارە"‪.‬‬ ‫الی خۆیەوە ســامان عەلی خوێنــدكاری دكتۆرا لە‬

‫زانستە سیاسییەكان‪ ،‬بۆ "وشــە"ی روون دەكاتەوە‪،‬‬ ‫"هەندێك بە پاساوی الوازی بنەما دیموكراسییەكان‬ ‫لە هەرێم‪ ،‬دژایەتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەكەن‪،‬‬ ‫ئەوە پاســاوێكی لۆجیكی نییە‪ ،‬چونكــە زۆرجار وا‬ ‫لێكدانەوە دەكرێت كە دیموكراســیی بەبێ هەبوونی‬ ‫دەوڵەت هەر لە بنەڕەتدا بوونی نابێت"‪.‬‬ ‫ئەو پسپۆڕە دووپاتی دەكاتەوە‪" ،‬ئەو پاساوەی پرسی‬ ‫دیموكراســیی و ئازادییەكان بە پرســی دەوڵەتەوە‬ ‫گرێ دەدات و لەو روانگەیەوە دژایەتی سەربەخۆیی‬

‫كوردســتان دەكات‪ ،‬رووبــەڕووی ئــەو پرســیارە‬ ‫دەبێتــەوە‪ ،‬ئایا ئەگەر بــە (نەخێر) دەنــگ بدەین‪،‬‬ ‫هیــچ گرەنتییەك هەیە بــۆ كامڵبوونــی بنەماكانی‬ ‫دیموكراسیی لە كوردستاندا؟ راستیت دەوێ دەنگی‬ ‫نەخێر‪ ،‬واتە گەڕانەوە بۆ باوەشــی عێراق‪ ،‬دەوڵەتێك‬ ‫كە كورد نە دەتوانێت بەشــداری لە دروســتكردنی‬ ‫بڕیارەكانیدا بكات و نە ئاســۆیەكی روونی هەیە بۆ بە‬ ‫دیموكراتیكردن‪ ،‬بگرە هەموو ئاماژەكان بە ئاراستەی‬ ‫مەترسین بۆ ئێستە و داهاتووی عێراق‪ ،‬كەواتە دەنگی‬

‫ئەنجوومەنی رۆحانی و كەسایەتییەكانی‬ ‫ئێزیدی پشتگیری ریفراندۆم دەكەن‬

‫وشە ‪ /‬كاروان باعەدرێ‬ ‫ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزیــدی و بنەماڵەی میری‬ ‫ئێزیدییان و نوێنەری كوردانی ئێزیدی لە پەرلەمان‪،‬‬ ‫پشــتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆم رادەگەیەنن‪ ،‬ئەوان‬ ‫لەو باوەڕەدان لە كوردستانێكی سەربەخۆدا پارێزراو‬ ‫دەبن‪.‬‬ ‫كەریم ســلێمان راوێــژكاری ئەنجوومەنی رۆحانی‬ ‫كوردانی ئێزیــدی‪ ،‬بە’’وشــە’’ی راگەیاند‪’‘ ،‬ئێمە‬ ‫بەهەموو شــێوەیەك پشتگیریی ریفراندۆم دەكەین‪،‬‬ ‫بە دیدی ئێمە ریفراندۆم پرۆســەیەكی زۆر گرنگە و‬ ‫دوای ئەوەی سەربەخۆی رابگەیەنرێت‪ ،‬بۆ ئێزیدییان‬ ‫پرۆســەیەكی زۆر گرنگە و ئەمە دەســتپێكێكە بۆ‬ ‫چارەســەركردنی تەواوی كێشــەكانی ناوچەكانی‬ ‫ئێزیدی‪ ،‬پێوســتە تەواوی كۆمەڵگــەی ئێمە بەبێ‬ ‫جیاوازی پشتگیریی خۆیان بۆ ئەم پرۆسەیە دەربڕن‬ ‫و هەوڵی سەرخستنی بدەن”‪.‬‬ ‫روونــی كــردەوە‪“ ،‬ئێمە دەخوازیــن ناوچەكانمان‬ ‫ســەربە هیچ جێگەیەك نەبن جگە لە كوردســتان‪،‬‬ ‫ئێمە ناتوانین لەگەڵ عەرەبە شــۆڤینییەكان بژین‪،‬‬ ‫دەمانەوێــت ناوچەكانمان بگەڕێنەوە ســەر هەرێم‬ ‫و چارەســەركردنی كێشــەی ئێزیدییــان ئەوەیە‬ ‫ریفرانــدۆم بكرێت‪ ،‬بــۆ ئەوەی ئێمە جیــا بین لەو‬

‫كەســانەی دەســتیان هەبوو لە جینۆسایدكردنی‬ ‫ئێزیدییەكان”‪.‬‬ ‫لە (‪)١١‬ـــەی ئەم مانگەدا شــاندێك بە سەرپەرشتی‬ ‫مەســعوود بارزانی ســەرۆكی هەرێمی كوردستان‬ ‫بەرەو بەلجیكا بەڕێ كەوت و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو‬ ‫واڵتە و پەرلەمانــی ئەوروپا كۆ بوونەوە‪ ،‬ریفراندۆمی‬ ‫هەرێم تەوەری ســەرەكیی كۆبوونەوەكــە بوو‪ .‬لە‬ ‫شــاندەكەی هەرێمدا نوێنەری كوردانی ئێزیدی و‬ ‫مەســیحی و توركمانیش هەبوون‪ ،‬لەوێ ستایشی‬ ‫پێكەوەژیانی هەرێمی كوردستان كرا‪.‬‬ ‫داسن فاڕووق بەگ لە بنەماڵەی میری ئێزیدییان و‬ ‫كەسایەتیی كوردی ئێزیدی‪ ،‬بە’’وشە’’ی راگەیاند‪،‬‬ ‫‘’ریفراندۆم پرۆســەیەكی زۆر گرنگە بۆ ئێزیدییان‪،‬‬ ‫چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی شــنگال و اللش پێكەوە‬ ‫ببەســتێتەوە و ئێزیدیــی بە گەرمی پێشــوازی لە‬ ‫پرۆســەی ریفرانــدۆم دەكەن‪ ،‬ئێمــە جارێكی تر‬ ‫ناتوانیــن لەگەڵ عەرەبەكانی دەوروبەری شــنگال‬ ‫بژین و باشــترین چارە ئەوەیــە ریفراندۆم بكرێت و‬ ‫شنگال بگەڕێتەوە سەر هەرێم و پشتگیرییەكی باش‬ ‫بۆ ناوچە ئێزیدینشینەكان بكرێت”‪.‬‬ ‫هەروەها گوتی‪’‘ ،‬زۆربەی ناوچە ئێزیدینشــینەكان‬ ‫لــە ناوچــە كوردســتانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی‬ ‫هەرێمــن‪ ،‬لەبەرئــەوە ئێمــە زیاتــر لــە هەموو‬ ‫پێكهاتەكانی تر باجمان داوە‪ ،‬بۆ ئەوەی جارێكی تر‬

‫كارەساتمان بەسەردا دووبارە نەبێتەوە‪ ،‬پێویستە بە‬ ‫هەموو شێوەیەك پشتگیریی ئەم پرۆسەیە بكەین و‬ ‫تەوای ئێزیدیخان سەربە كوردستان بێت ‪’’.‬‬ ‫شێخ شامۆ نوێنەری كوردانی ئێزیدی لە پەرلەمانی‬ ‫كوردستان و ئەندامی ئەنجوومەنی بااڵی ریفراندۆم‪،‬‬ ‫بۆ “وشــە” گوتی ‘’زۆربەی ناوچە ئێزیدینشینەكان‬ ‫دەكەونە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی‬ ‫هەرێم كە زیاتــر ‪% ٩٠‬ن‪ ،‬ریفراندۆم ئەمانە هەمووان‬ ‫دەگەڕێنێتەوە باوەشــی هەرێم و رێژەی ئێزیدییان‬ ‫لە كوردستان زیاد دەكات كە دەكاتە ‪%١٥‬ی هەرێم‪،‬‬ ‫ئێمە لە هەمــوو پێكهاتەكانی تر زیاتر پشــتیوانیی‬ ‫ریفراندۆم دەكەین‪.‬‬ ‫عەلــی جۆقــی مامۆســتای زانكــۆی دهــۆك كە‬ ‫ئێزیدییە‪ ،‬بە”وشە” دەڵێ‪’‘ ،‬ڕیفراندۆم بۆ ئێزیدییان‬ ‫گرنگییەكــی زۆر هەیە‪ ،‬میلەتی كورد كە مەزنترین‬ ‫نەتەوەیە لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬تا ئێستە دەوڵەتی‬ ‫خۆی نییە‪’’.‬‬ ‫هەروەها گوتی‪’‘ ،‬ئەگەر سەربەخۆیی ڕابگەیەنرێت‪،‬‬ ‫ئێزیدیی بە شــێوەیەكی باش خۆی تێدا دەبیننەوە‬ ‫و بەشێوەیەكی زۆرباش پشــكداری لە ڕیفراندۆمدا‬ ‫دەكەن‪ ،‬بەشێوەیەكی باش لەگەڵیدان و بە ‘’بەڵێ’’‬ ‫دەنگ دەدەین‪ ،‬بۆ داهاتوویش پێویستە ئێزیدییانیش‬ ‫لە هەموو بوارێكی كارگێڕی و ســەربازی‪ ،‬لە هەموو‬ ‫جومگەكانی واڵتدا پشكدار بن‪’’.‬‬

‫نەخێر مەترسییەكان زیاتر دەكات"‪.‬‬ ‫پاساوی دەوڵەتی نامەدەنی‬ ‫ســامان عەلــی كە بەشــێك لــە تێزی‬ ‫دكتۆراكــەی پێوەســتە بــە چەمكــی‬ ‫هاوواڵتیبــوون و دەوڵەتــی مەدەنــی‪،‬‬ ‫روونی دەكاتەوە‪" ،‬دەوڵەت دەشێت وەك‬ ‫چوارچێوەیــەك وەربگیرێت‪ ،‬ئەوە دواجار‬ ‫هاوواڵتییانن لە رێی بەشــداریكردن لە‬


‫دۆسیە‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫فراندۆم بۆ سەربەخۆیی نالۆجیكین‬ ‫كۆمەڵگەی كوردستاندا دەگێڕنەوە‪ ،‬بەاڵم شارەزایان‬ ‫پرسی دامەزراندنی دەوڵەت و پرسی دیموكراسیی لە‬ ‫یەكتر جیا دەكەنەوە‪.‬‬ ‫ئەو شــارەزا سیاســییە ئاماژە بــەوە دەكات‪" ،‬پاش‬ ‫راگەیاندنــی دەوڵــەت هاوواڵتییــان و هێــزە‬ ‫سیاسییەكان‪ ،‬رێكخراوەكان و میدیا و دامەزراوەكانی‬ ‫تر دەبێت هەوڵ بدەن لەپێناو جێگیركردنی بنەماكانی‬ ‫مەدەنیەت و سەروەریی یاسا و بە دامەزراوەییكردن‪،‬‬ ‫شــەفافیەت لە داهات و بەڕێوەبردن‪ ،‬هەموو ئەوانە‬ ‫بــە رۆژێك و دووان دروســت نابــن‪ ،‬بەڵكو خەباتی‬ ‫بێوچانی لە هەموو ئاســتەكاندا پێویست دەبێت‪ ،‬ئەو‬ ‫هەوڵ و خەباتە‪ ،‬دەكرێت بە پرۆســەی دەوڵەتسازی‬ ‫ناو ببەین‪ ،‬تێبینی بكەن لەناو هەموو دەوڵەتانی زۆر‬ ‫پێشكەوتووشدا خەبات لەپێناو جێگیركردنی زیاتر لە‬ ‫بنەماكانی مەدەنــی و دابینكردنی زیاتر لە مافەكانی‬ ‫مرۆڤ دەكرێت"‪.‬‬

‫پرۆسەی دروستكردنی بڕیار لەو دەوڵەتەدا بڕیار‬ ‫لەسەر مۆدێلی سیســتەمی حوكمڕانی دەدەن‪،‬‬ ‫راستییەكەی ئەوەیە دەوڵەت شتێكە و مۆدێلی‬ ‫دەوڵەت شتێكی ترە‪ ،‬واتە سیستەمی بەڕێوەبردن‬ ‫جیاوازە لە دەوڵەت‪ ،‬هیچ پێوەر و بنەمایەك نییە‬ ‫ئــەوە یەكال بكاتــەوە كە لەگــەڵ دامەزراندنی‬ ‫دەوڵەتدا‪ ،‬راســتەوخۆ سیســتەمی بەڕێوەبردن‬ ‫لەناو ئەو دەوڵەتەدا دەستنیشان بكرێت"‪.‬‬ ‫"پرۆسەی دیموكراتیزەكردن و بە مەدەنیكردن‬

‫پرۆســەیەكی دوور و درێــژە‪ ،‬شــتێك نییــە بــە‬ ‫بڕیارێكی سیاســی دروســت بكرێت‪ ،‬بەڵكو ئاستی‬ ‫هۆشیاریی هاوواڵتییان و ئاســتی بەشداریكردنیان‬ ‫لە دروســتكردنی بڕیاردا‪ ،‬ئەوە دیــاری دەكات كە‬ ‫تا چەند بنەماكانی دیموكراســیی و مەدەنیەت لەو‬ ‫كۆمەڵگەیەدا دەچەسپێت" پسپۆڕەكە وای گوت‪.‬‬ ‫هەندێك لەوانەی دژایەتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‬ ‫دەكــەن‪ ،‬هۆكارەكەی بۆ پرســەكانی پێوەســت بە‬ ‫ناجێگیری بنەماكانی دیموكراســیی و مەدەنیەت لە‬

‫پاساوی دژایەتی عێراق و واڵتانی ناوچەكە‬ ‫پــاش دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانــی ریفراندۆم لە‬ ‫كۆبوونەوەی نێوان ســەرۆكی هەرێمی كوردســتان‬ ‫و الیەنە سیاســییەكاندا لە ‪25‬ی ئەیلوولی ‪2017‬دا‪،‬‬ ‫بەرپرســانی عێــراق و واڵتانی ناوچەكــە نیگەرانی‬ ‫یــان دژایەتی خۆیان بــۆ بەڕێوەچوونی پرۆســەی‬ ‫ریفراندۆم راگەیاند‪ ،‬هەندێك پاڵپشــت بەو دژایەتی‬ ‫و نیگەرانییانەی بەغدا و واڵتانی ناوچەكە‪ ،‬پاســاو بۆ‬ ‫دژایەتی ریفراندۆم لە ئاســتی خۆیان دێننەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫شارەزایانی سیاسی بە پێچەوانەوە بیر دەكەنەوە‪.‬‬ ‫"ریفراندۆم ئێســتە یان پاش ‪ 100‬ســاڵی تر بكرێت‪،‬‬ ‫عێراق و واڵتانی ناوچەكە بەدڵنیایییەوە نیگەرانن یان‬ ‫دژایەتی دەكەن‪ ،‬دژایەتی لە ئاســتی عێراق روون و‬ ‫ئاشكرایە و واڵتانی ناوچەكەش بەپێی بەرژەوەندیی‬ ‫خۆیان بڕیار دەدەن و هەڵسوكەوت دەكەن‪ ،‬كوردیش‬ ‫دەبێت بەپێــی بەرژەوەندییەكانی خۆی بڕیار بدات"‪،‬‬ ‫دانا نووری ماستەر لە كۆمەڵناسی سیاسی وای گوت‪.‬‬ ‫ئەو بە"وشــە" دەڵێ‪" ،‬عێــراق دەیەوێت تــا هەتایە‬ ‫كوردستان بندەستی خۆی بێت‪ ،‬بۆیە نەك هەر لەگەڵ‬ ‫جیابوونەوەی باشــووری كوردســتاندا نییە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫نایەوێت كوردستان لە پاشكۆیەتی ئابووریی عێراقیش‬ ‫دەربچێت‪ ،‬بەغدا تا دێت پاڵەپەســتۆكانی لەســەر‬ ‫هەرێــم چڕتر دەكاتەوە‪ ،‬لە پاش ســااڵنی ‪2007‬ەوە‬

‫كە دەسەاڵتی سیاسی بەغدا هەندێك جێگیرتر بووە‪،‬‬ ‫ساڵ بە ساڵ پاڵەپەســتۆكان دژ بە كوردستان زەقتر‬ ‫و روونتر بوون تا گەیشــت بە بڕینی بەشە بودجەی‬ ‫كوردستان‪ ،‬هەموو ئەوە بۆ دروستكردنی ئاستەنگ لە‬ ‫بەردەم گەشەی خێرای كوردستاندا"‪.‬‬ ‫زیاتــر دەڵێ‪" ،‬كات لــە بەرژەوەندیــی هەرێم نییە‪،‬‬ ‫نە لە ئاســتی ناوخــۆی عێراقدا و نە لە ئاســتی ئەو‬ ‫رووداوانەش لە ناوچەكــەدا دەگوزەرێن‪ ،‬هیچیان لە‬ ‫بەرژەوەندیی دواخستنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییدا‬ ‫نین‪ ،‬بەڵكــو تا زیاتر درەنگ بخرێــت‪ ،‬دوژمنەكەت‬ ‫پیالنەكانی چڕتر دەكاتەوە‪ ،‬هەوڵەكانی بۆ ئاستەنگ‬ ‫و رێگریی زیاتر گەشــە پێ دەدات‪ ،‬لە كۆتادا هەرێم‬ ‫ناتوانێت هەنگاوێكی زیاتر بچێتە پێشەوە و بۆ دواوە‬ ‫دەگەڕێتەوە"‪.‬‬ ‫نیگەرانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‬ ‫لــە بەرامبــەر بڕیــاری ئەنجامدانــی ریفراندۆم لە‬ ‫هەرێمی كوردســتاندا‪ ،‬كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یان‬ ‫ئەمەریــكا و زلهێزەكانی تر یــان نیگەرانیی خۆیان‬ ‫دەربڕیــوە لە كاتەكەی یان ئــەوەی بێدەنگییان لێ‬ ‫كردووە‪ ،‬وەك شارەزایانی یاسایی و سیاسی دووپاتی‬ ‫دەكەنەوە‪ ،‬كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشــت بە یاسا‬ ‫نێودەوڵەتییەكان ناتوانێت پشــتیوانی راســتەوخۆ‬ ‫بكات‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‬ ‫هەڵســوكەوت لەگــەڵ ئــەوە دەكات لــە واقیعدا‬ ‫بەرجەستە دەبێت‪.‬‬ ‫كامەران محەمەد ماســتەر لە ئاسایشــی جیهانی و‬ ‫قوتابی دكتۆرا بە"وشــە" دەڵێ‪" ،‬ئەمەریكا و واڵتانی‬ ‫تر بەهۆی بنەماكانی یاســای نێودەوڵەتییەوە ناتوانن‬ ‫پشتیوانی راســتەوخۆ لە ســەربەخۆیی كوردستان‬ ‫بكەن‪ ،‬بەتایبەت ئەمەریكا كە لە ‪2003‬ەوە پرۆسەی‬ ‫دامەزراندنەوەی دەوڵەتی عێراقی لە ئەســتۆ گرت‪،‬‬ ‫هەر پشتیوانییەكی راســتەوخۆی لە جیابوونەوەی‬ ‫كوردستان‪ ،‬بە مانای كۆتاهێنان بەو دەوڵەتە دێت كە‬ ‫لە ‪2003‬ەوە كاری بۆ كرد"‪.‬‬ ‫لەكاتێكدا ســامان عەلــی پێی وایــە‪" ،‬كۆمەڵگەی‬ ‫نێودەوڵەتــی مامەڵە لەگەڵ ئەمــری واقیع دەكات‪،‬‬ ‫ئێســتە چەنــدان واڵت لەناویانــدا رایانگەیاندووە‪،‬‬ ‫ئەوان نیگەرانن بە ریفراندۆم بۆ ســەربەخۆیی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوە مانای دژایەتی نییە‪ ،‬راســتیت دەوێ ئەمەریكا‬

‫لــە ســااڵنی پــاش ‪2003‬ەوە بــەردەوام نیگەرانی‬ ‫خۆی دەردەبڕی بە ئەنجامدانی گرێبەســتەكانی‬ ‫نەوتــی لەالیــەن حكوومەتی هەرێم و پاشــان‬ ‫سەربەخۆ فرۆشــتنی نەوتی كوردستان‪ ،‬بەڵ ام‬ ‫ئەو نیگەرانییانە هیــچ كات مانای دژایەتی نین‪،‬‬ ‫كاتێكیش كوردســتان پرۆســەكانی نەوتی بردە‬ ‫پێشــەوە‪ ،‬كۆمپانیا زەبەالحەكانــی ئەمەریكا لە‬ ‫كوردستاندا دەستیان بە وەبەرهێنان كرد"‪.‬‬ ‫زیاتــر دەڵێ‪" ،‬هەرێــم لە پــاش راپەڕینەوە وەك‬ ‫دیفاكتۆ پێگــە و دەســەاڵتەكانی خۆی جێگیر‬ ‫كردووە‪ ،‬كاتێك دەستووری عێراق دەنووسرێتەوە‪،‬‬ ‫رادەســتی ئەو دیفاكتۆیە دەبێت‪ ،‬تەنیا رەوایەتی‬ ‫پــێ دەدات و دانی پێــدا دەنێت‪ ،‬نــەك ئەوەی‬ ‫هەرێمی كوردستان بە پێگە و دەسەاڵتەكانییەوە‬ ‫بەگشتی بەرئەنجامی دەستووری عێراق بێت"‪.‬‬ ‫پاساوی نەگونجانی كات‬ ‫هەندێك لــەو كارەكتەرە سیاســییانەی دژایەتی‬ ‫ریفراندۆم بۆ ســەربەخۆیی كوردســتان دەكەن‪،‬‬ ‫بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئێستە كاتێكی گونجاو‬ ‫نییە بۆ جیابوونەوەی باشــووری كوردســتان لە‬ ‫عێراق‪ ،‬بەاڵم شــارەزایانی سیاســی بۆچوونێكی‬ ‫پێچەوانەیان هەیە‪.‬‬ ‫ســامان عەلی شــارەزا لە زانســتەكانی سیاسی‬ ‫ئاماژە بۆ ئــەوە دەكات‪" ،‬بەدرێژایی هەموو بزاڤی‬ ‫رزگاریخوازی نەتەوەیــی گەلی كورد‪ ،‬هیچ كات‬ ‫نە هەلومەرجــی ناوخۆیی كوردســتان لەڕووی‬ ‫سیاســی و ئابووری و كۆمەاڵیەتییەوە ئەوەندەی‬ ‫ئێســتە لەبار بووە‪ ،‬نە ئەوەندەی ئێستە پشتیوانی‬ ‫راستەوخۆ و ناڕاســتەوخۆ بۆ كوردستان هەبووە‪،‬‬ ‫بەتایبەت بەهۆی شــەڕی داعش و پێشمەرگەوە‬ ‫كــە كــورد توانــی وەك كارەكتەرێكــی بەهێز‬ ‫دەربكەوێت"‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪" ،‬سەیرن ئەوانەی بەهۆی نەگونجانی‬ ‫كاتەوە دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن‪،‬‬ ‫كەواتە دەبێت دژایەتی هەموو بزاڤی رزگاریخوازی‬ ‫نەتەوەیــی كوردســتان بكەن‪ ،‬چونكــە لە هیچ‬ ‫قۆناغێكدا كاتەكە وەك ئــەوەی ئەوان دەیخوازن‬ ‫و بانگەشەی بۆ دەكەن‪ ،‬نەك هەر گونجاو نەبووە‪،‬‬ ‫بەڵكو زۆر لە پاش ئێستەوە بووە"‪.‬‬

‫ماڵپەڕەكانی ئیتالعات وتاری كوردانی دژە ریفراندۆم باڵو دەكەنەوە‬ ‫وشە‪/‬سلێمانی‬ ‫ماڵپەڕەكانی كۆماری ئیسالمی ئێران و لەناویاندا ئەو‬ ‫ماڵپەڕانەی سەر بە وەزارەتی ئیتالعات و ئیتاڵعاتی‬ ‫ســوپای پاســدارانن‪ ،‬بە بایەخەوە وتــار و لێدوانی‬ ‫كوردانی دژە ریفراندۆم و سەربەخۆیی‪ ،‬ل ‌ه باشووری‬ ‫كوردســتان باڵو دەكەنەوە‪ ،‬ئــەوەش نیگەرانی لە‬ ‫ئاســتی كوردانی رۆژهەاڵت دروســت كردووە و بە‬ ‫"ئاو كردنە ئاشی دوژمن" ناوی دەبەن‪ .‬نووسەرێکی‬ ‫رۆژهەاڵتی کوردستان بە "تابووری پێنجەم" ناویان‬ ‫دێنێت‪.‬‬ ‫ئاژانسی هەواڵی "تەســنیم" یەكێك لەو ماڵپەڕانەی‬ ‫ئێرانە بــە زەقی كار بــۆ دژایەتیكردنی ریفراندۆم و‬ ‫سەربەخۆیی باشــووری كوردستان دەكات‪ ،‬ئەوەی‬ ‫تێبینــی دەكرێت لــەو ماوەیەدا زۆرتریــن وتار و‬ ‫لێدوانی چەند نووسەر و كەســایەتی بزووتنەوەی‬ ‫گــۆڕان لــە دژی ســەربەخۆیی كوردســتان باڵو‬ ‫کردووەتەوە‪.‬‬ ‫ماڵپەڕەكە بۆ دژایەتیكردنی سەربەخۆیی كوردستان‬ ‫هەر لەو ماوەیەدا چەنــد وتار و لێدوانی هەریەك لە‬ ‫"مەریوان وریــا قانیع‪ ،‬دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ‬ ‫و كۆچبەرانی عێراق لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان"‬ ‫و چەنــد میدیاكارێكی تری یەكێتی نیشــتمانی و‬ ‫گۆڕانــی پەخش كردووە كە پاڵپشــت بــەو وتار و‬ ‫لێدوانانە‪ ،‬ئامانجەكانی ریفراندۆم بۆ ســەربەخۆیی‬ ‫بچووك دەكاتەوە و ترس و نیگەرانی دروست دەكات‪.‬‬

‫سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسالمی ئێران لە ساڵی‬ ‫‪2009‬وە ســوپایەکی بەنــاوی ســوپای دیجیتاڵی‬ ‫دروســت کردووە و لەشکرێکی رۆژنامەوانی بە تۆڕە‬ ‫کۆمەاڵیەتییەکان و دەزگاکانی راگەیاندنی خۆی و‬ ‫واڵتانی دەورووبەریدا باڵو کردووەتەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی لە‬ ‫رێگەی میدیاوە ئامانجە سیاســییەکانی خۆی بباتە‬ ‫پێشەوە و لە هەر شــوێنێکی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫جووڵەیەک لە بەرژەوەندی سیاســەتەکانیدا نەبوو‪،‬‬ ‫هێرشی بکاتە سەر کە خۆیان بە "شەڕی نەرم" ناوی‬ ‫دەبەن‪.‬‬ ‫عیرفــان رەهنمــون‪ ،‬نووســەر و سیاســەتوانی‬ ‫رۆژهەاڵتی کوردستان‪ ،‬بۆ "وشە" رای دەگەیەنێت‪،‬‬ ‫"جیاوازییەکــی ریشــەیی لە نێــوان داگیرکەرانی‬ ‫کوردستاندا لەمەڕ چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ‬ ‫بزاڤی رزگاریخوازی کورددا هەیە‪ ،‬فاشیزمی عەرەب‬ ‫و تورک لە رووبەڕووبوونــەوە لەگەڵ بزاڤی کورددا‪،‬‬ ‫زیاتــر لە میتــۆدی جەنگی زبر‪ ،‬واتە ســڕینەوەی‬ ‫فیزیکیی کورد کەڵکیان وەرگرتووە‪ ،‬بەاڵم فاشیزمی‬ ‫فارس‪ ،‬بــە پێچەوانەی تورک و عەرەب‪ ،‬هاوشــان‬ ‫لەگەڵ جینۆسایدی کورددا لە جەنگی نەرم کەڵکی‬ ‫وەرگرتووە"‪.‬‬ ‫زیاتــر روونی دەکاتەوە‪" ،‬جەنگی نەرم بە تیرێک دوو‬ ‫ئامانج دەئانگوێ‪ ،‬هەم رەوایــی بزاڤی کورد دەکاتە‬ ‫نیشــانە و هەم تێچووی مرۆیــی و دارایی کەمتری‬ ‫هەیە و کاریگەریشی زیاترە‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە‪ ،‬کوردی‬ ‫باشوور زۆر بەکەمی فاشیزمی فارس دەناسن و زۆر‬ ‫بەئاســانی دەکەونە ناو ئەجێنــدای جەنگی نەرمی‬ ‫رژیمی ئێرانەوە"‪.‬‬

‫الی خۆیه‌و ‌ه ئاگری ئیسماعیلنەژاد چاالکی سیاسیی‬ ‫رۆژهــەاڵت‪ ،‬بەحزبیکردنی بابەتــی ریفراندۆم وەک‬ ‫هۆکارێک دەبینێت بۆ ئەوەی کەســانێک لە ناوخۆی‬ ‫کوردستان هەبن دژی ئەو پرۆسەیە بن‪.‬‬ ‫ئاگری بۆ "وشــە" ئاماژە به‌و ‌ه دەدات‪" ،‬پێش هەموو‬ ‫شتێک ئەوەی دۆخی راگەیاندنی باشووری هێناوه‌تە‬ ‫ئەو ئاســتەی بەرەی دژی ســەربەخۆیی ساز بێت‪،‬‬ ‫هۆکارەکەی ئەوەیە لە شەقامی سیاسی باشوور مافی‬ ‫ســەربەخۆیی کراوه‌تە کارتێکی حزبی و حزبەکانی‬ ‫باشوور خەریکن یاریی بەو کارتە دەکەن"‪.‬‬ ‫به‌اڵم رەهنوومن هــۆی کەڵکوەرگرتنی میدیاکانی‬ ‫کۆماری ئیســامی لە وتار و نووسینی سیاسەتكار‬ ‫و نووســەرانی باشــوور بۆ دژایەتیکردنی ریفراندۆم‬ ‫بــۆ تێنەگەیشــتنی ئەو نووســەر و سیاســییانە‬ ‫دەگەڕێنێتــەوە لە سیســتەمی سیاســیی ئێران و‬ ‫دووپاتی دەکاتەوە‪" ،‬ئەم شــێوە کارە ساویلکانەیەی‬ ‫هەندێک لە رۆژنامەنووســان و نووســەرانی باشوور‪،‬‬ ‫پاش دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆم بۆ ســەربەخۆیی‬ ‫باشووری کوردستان خۆی نواند و زۆرێک لەوان بەبێ‬ ‫گوێدانە ئەجێندای دوژمنانی کورد و کەڵکی ئاوەژوو‬ ‫وەرگرتنی رژیمی فاشیزمی فارس‪ ،‬کەوتنە دژایەتیی‬ ‫سەربەخۆیی باشووری کوردستان و رژێمی ئێرانیش‬ ‫بۆ سووککردنی کورد لەبەرچاوی گەلی سەردەستی‬ ‫فارس و ئــەو کوردانەی زمانی فارســی تێدەگەن‪،‬‬ ‫نووســینی ئەو نووسەرانەی باشووریان وەرگێڕاوەتە‬ ‫سەر زمانی فارسی"‪.‬‬ ‫"ئامانج لــەم کارە ئەوەیــە بڵێن‪ ،‬ئــەوە ئێمە نین‬ ‫دژایەتیــی مافەکانــی کورد دەکەیــن‪ ،‬بەڵکو ئەوە‬

‫کوردی باشوورن پرۆژەی ســەربەخۆیی برادەرانی‬ ‫مسوڵمانی باکوری عێراق! ریسوا و سه‌ركۆن ‌ه دەکەن‪.‬‬ ‫ئەمەش بەشێکە لە جەنگی نەرم‪ ،‬چونکە فاشیزمی‬ ‫فــارس الی روونە ئەگــەر راســتەوخۆ دژایەتیی‬ ‫مافەکانی کورد بــکات‪ ،‬دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی‬ ‫هەســتی نەتەوایەتیی کــورد و یەکگرتنیان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر لە زمان و خامــەی کوردەوە پەرە بە گوتاری‬ ‫دژە کوردی خۆی بدات‪ ،‬هەم دەســتە رەشــەکانی‬ ‫خۆی دەشــارێتەوە و هــەم کاریگەریشــی زۆرتر‬ ‫دەبێ‪ .‬بۆیە پێویســتە کوردی باشوور کاتێک رەخنە‬ ‫لــە ریفرانــدۆم دەگرن‪ ،‬لــە هەڵبژاردنی وشــە و‬ ‫چەمکەکاندا وشیار بن و نەکەونە ناو رایەڵەی ئاڵۆزی‬ ‫جەنگی نەرمی فاشیزمی مەزەوی فارسەوە" عیرفان‬ ‫رەهنموون وای گوت‪.‬‬ ‫ئاگری ئیسماعیلنەژاد رووماڵکردنی وتاری هەندێک‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪11‬‬

‫لە نووســەرانی باشــوور لەالیەن میدیای فارسەوە‬ ‫بۆ ترســاندنی شــەقامی رۆژهەاڵت لە حکوومەتی‬ ‫کوردی ناو دەبــات و دەڵێ‪" ،‬ئەوەی کە راگەیاندنی‬ ‫کۆماری ئیســامی خەریکن ئــەو ملمالنێیەی ناو‬ ‫راگەیاندنی کوردی روومــاڵ دەکەن‪ ،‬هۆکارەکەی‬ ‫بەکارهێنانــی الوازییەکی ناوخۆیی کوردســتانی‬ ‫باشــوور بۆ ترســاندنی شــەقامی رۆژهــەاڵت لە‬ ‫حکوومەتی کوردییــە‪ ،‬ئەوەی (تەســنیم) وتاری‬ ‫هه‌ندێك رەخنەگری حزبی باڵو دەکاتەوە بۆ ئەوەیە‬ ‫بە شــەقامی رۆژهــەاڵت بڵێ دەســەاڵتی کوردی‬ ‫دەستەوەســتانە‪ ،‬تا بەو شــێوەیە هەم کارتێکەری‬ ‫ســەربەخۆیی باشــوور لە رۆژهەاڵت ســەرکوت‬ ‫بــکات و هەمیش پاســاو بۆ ئەوە بێنێتــەوە کە بۆ‬ ‫لــە چوارچێوەی کۆماری ئیســامی‪ ،‬کورد رێگای‬ ‫ده‌سەاڵتداری پێنادرێ"‪.‬‬


‫ریفراندۆم‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪12‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫د‪ .‬مەحموود موبارەكشاهی‪ :‬فاكتەری بەهێز بۆ بە‬ ‫دەوڵەتبوونی باشوور هەیە‬ ‫باشووری‬ ‫كوردستان‬ ‫ببێتــە دەوڵــەت‬ ‫توانــای بەرگری‬ ‫لــە كوردانــی‬ ‫هەموو بەشەكانی‬ ‫كوردستانی‬ ‫دەبێت‬

‫مەحموود موبارەكشــاهی دكتۆرای جیۆگرافیای سیاســیی هەیە و بەرپرســی گشتیی رێكخراوی‬ ‫“ڤەژین” لە رۆژهەاڵتی كوردستان‪ .‬لەم چاوپێكەوتنەدا بۆ “وشە” تیشك دەخاتە سەر ئەو فاكتەرانەی‬ ‫باشووری كوردستان كە وا دەكەن بتوانێت دەوڵەتێكی سەركەوتووی لەسەر بنیات بنرێت و دووپاتی‬ ‫دەكاتەوە‪“ ،‬ئەگەر باشووری كوردستان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ متمانەی نێودەوڵەتی وەربگرێت‪ ،‬بۆ‬ ‫یەكەم جار لــە مێژووی گەلی كورد ناوی ئەو گەلە لە هەموو دنیا دەنگ دەداتەوە و دەبێت بە خاوەن‬ ‫كورسییەك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‪.‬‬ ‫ئاماژەی بەوەیش دا “دەوڵەتی ســەربەخۆی كوردســتان بەشــێوەیەكی فەرمی توانــای بەرگری و‬ ‫یارمەتیدانی كوردی بەشەكانی تری دەبێت و وەك لۆبییەك لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی‬ ‫نەتەوەیی بۆ هەموو كوردان دەگێڕێ”‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬هەولێر‪ -‬هیدایەت جان‬ ‫‪25‬ی سێپتێمبەر‪ ،‬ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‬ ‫یان مانــەوە لــە عێــراق لە باشــووری‬ ‫كوردســتان بەڕێوە دەچێت‪ ،‬تا لەو وادەیە‬ ‫نزیكتر دەبینەوە‪ ،‬واڵتانی دراوسێ تایبەت‬ ‫ئەو دەوڵەتانەی خاكی كوردستانیان داگیر‬ ‫كردووە‪ ،‬دژایەتییەكانیــان زیاتر دەكەن‪،‬‬ ‫پێت وایە ئەو دژایەتیكردنە هۆی چییە؟‬ ‫كوردســتانی عێــراق بەرهەمی شــەڕی‬ ‫یەكەمــی جیهانــی و رێككەوتننامــەی‬ ‫ســایكس پیكۆیــە‪ ،‬بێگۆمان هــەر جۆرە‬ ‫دەستكارییەك لە ســنوورەكانی سایكس‬ ‫پیكۆ كاردانــەوەی واڵتانی ناوچەكەی لێ‬ ‫دەكەوێتەوە‪ .‬كورد لە ســەدەی بیستەمدا‬ ‫یەك جار چانســی پێكهێنانــی دەوڵەتی‬ ‫نەتەوەیــی پێ درا كــە بەداخەوە بە هۆی‬ ‫نەبوونی رێبەرایەتی كارامە و چەندبەرەكی‬ ‫لە ناوخۆیدا نەیتوانی لە ناوەڕۆكی پەیمانی‬ ‫ســیڤەر كەڵك وەربگریت‪ ،‬بــەاڵم توركی‬ ‫كەمالیست بەهۆی یەكگرتوویی و گوتاری‬ ‫نەتەوەیییــەوە‪ ،‬توانییان بە باشــی كەڵك‬ ‫لــە دەرفەتــە جیۆپۆڵەتیكییەكانــی ئەو‬ ‫سەردەمە وەربگرن و واڵتانی ڕوژئاوایی لە‬ ‫ترسی نزیكبوونەوەی ئەتاتۆرك لە رووسیا‪،‬‬ ‫پەیمانــی ســیڤەریان كرد بــە قوربانی‬ ‫بەرژەوەندییەكانی جیۆپۆڵەتیكی خۆیان لە‬ ‫پەیمانی لۆزان‪.‬‬ ‫ئێســتە بۆ جارێكی تر كــورد دەرفەتی بۆ‬ ‫رەخســاوە بتوانێــت ئامانجــی مێژوویی‬ ‫خــۆی بێنێتــە دی‪ .‬حكوومەتی هەرێمی‬ ‫كوردســتان ئێســتە لە دۆخی دیفاكتۆیە‬ ‫و هەموو فاكتەرەكانی بــوون بە دەوڵەتی‬ ‫ســەربەخۆی هەیە‪ ،‬مــاوەی ‪ 24‬ســاڵە‬ ‫بەكــردەوە لە بەغــدا جیایــە و واڵتانی‬ ‫دراوسێیش ئەو ڕاستییە بە باشی دەزانن‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێســتە كە ئــەم قەوارەیە خەریكە‬ ‫بــەرەو دووژووربوون دەچــێ‪ ،‬ئەو واڵتانە‬ ‫لە دژی دەوەســتنەوە‪ .‬ئەگەر باشــووری‬ ‫كوردســتان وەك دەوڵەتێكی ســەربەخۆ‬ ‫متمانەی نێودەوڵەتی وەربگرێت‪ ،‬بۆ یەكەم‬ ‫جــار لە مێژووی گەلی كــورددا ناوی ئەو‬ ‫گەلە لە هەمــوو دنیا دەنــگ دەداتەوە و‬ ‫دەبێتە خاوەن كورســییەك لە كۆمەڵگەی‬ ‫نێودەوڵەتی‪ .‬ئەوكات دەوڵەتی سەربەخۆی‬

‫باشووری‬ ‫كوردستان‬ ‫لەچــاو زۆرێك لەو‬ ‫دەوڵەتانــەی لــە‬ ‫ســەدەی بیستەم‬ ‫بوون هێز و توانای‬ ‫بەڕێوەبردنی هەیە‬

‫كوردستان بەشــێوەیەكی فەرمی توانای‬ ‫بەرگری و یارمەتیدانی كوردی بەشەكانی‬ ‫تری دەبێــت و وەك لۆبییەك لە ڕێكخراوی‬ ‫نەتەوە یەكگرتــووەكان ڕۆڵی نەتەوەیی بۆ‬ ‫هەموو كوردان دەگێڕێ‪.‬‬ ‫لە ئاستی ناوخۆیی كوردستانیش هەبوونی‬ ‫دەوڵەتێكــی كــوردی كە خاوەنــی ئااڵ‪،‬‬ ‫ئابــووری‪ ،‬دراو‪ ،‬وەرزش‪ ،‬زانكــۆ‪ ،‬هونــەر‬ ‫و ســنوورێكی دیاریكــراو بێــت‪ ،‬دەبێتە‬ ‫هۆی ئەوەی كوردانــی پارچەكانی تر ورە‬ ‫و هێزێكی هیوابەخشــیان پــێ بدرێت و‬ ‫هیوابەخۆبــوون و گەڕانەوەی شووناســی‬ ‫نەتەوەیی لە ناویان ڕەنگدانەوەی دەبێت‪،‬‬ ‫ئەم دۆخــە دەبێتە هــۆی بەرزبووەوەی‬ ‫ئاســتی داخوازەكانیان لــەو دەوڵەتانەی‬ ‫بەشــەكانی تری كوردستانیان خستووەتە‬ ‫ژێر دەسەاڵتی خۆیانەوە‪.‬‬ ‫* لــەڕووی جیۆپۆڵەتیكــەوە باشــووری‬ ‫كوردســتان قورســایی ئەوەندەی هەیە‬ ‫بتوانێــت وەك قەوارەیەكی ســەربەخۆ لە‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاســتدا بە سەركەوتوویی‬ ‫ئیدارەی خۆی بدات؟ ئەو فاكتەرە بەهێزانە‬ ‫چین كە باشــووری كوردســتان دەتوانێ‬ ‫پشتیان پێ ببەستێت بۆ سەربەخۆبوون و‬ ‫دووركەوتنەوە لە عێراق؟‬ ‫ لە پرۆسەی بە دەوڵەتبوونی قەوارەیەكی‬‫سەرزەوینی بە تایبەت لە سەدەی بیستەم‪،‬‬ ‫هیچ كات هێز و توانــای بەڕێوەبردنی ئەو‬ ‫واڵتانە كە بەهۆی جیاجیا بوون بە دەوڵەت‬ ‫لەالیــەن كۆمەڵگــەی نێودەوڵەتی ڕەچاو‬ ‫نەكراون‪ .‬باشــووری كوردستان لەچاو زۆر‬ ‫لەو ناوچانەی لە سەدەی بیستەم بوون بە‬ ‫دەوڵەت‪ ،‬هێز و توانای بەڕێوەبردنی هەیە‪.‬‬ ‫باشــوور كۆمەڵێك توانای هەیــە لە بواری‬ ‫جیۆپۆڵەتیكی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی‬ ‫پێگەی ئەو واڵتــە لە ناوچەدا‪ .‬گرینگترین‬ ‫ئــەو هۆكارانــەی دەبنە هــۆی بەهێزیی‬ ‫كوردستان بریتین لە‪:‬‬ ‫یەكەم هەڵكەوتــەی جیۆگرافی‪ ،‬لە بواری‬ ‫هەڵكەوتەوە‪ ،‬كوردســتانی عێراق دەبێتە‬ ‫پردی پێوەندی نێوان عێراق و توركیا و لەو‬ ‫ڕێگەوە لەگەڵ ئەوروپا‪ ،‬ئەگەر توركیا بچێتە‬ ‫ناو یەكێتیی ئەوروپاوە‪ ،‬ئەوە كوردســتانی‬ ‫عێراق دەبێتە پردی پێوەندی وشكایی لە‬ ‫نێوان كۆمەڵگەی عەرەبی و ئەوروپا‪.‬‬ ‫هەڵكەوتــی‬ ‫فاكتــەر‬ ‫دووەم‬ ‫هایدرۆپۆڵەتیكییــە‪ ،‬بەپێــی هەمــوو‬ ‫پێوەرەكان‪ ،‬كێشــەی داهاتــووی واڵتانی‬ ‫ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست كێشەی ئاو دەبێت‪.‬‬ ‫باشــووری كوردســتان بە بەراورد لەگەڵ‬ ‫عێــراق لــە بارودۆخێكی زۆر باشــدایە‪.‬‬ ‫كوردســتان تەنیا بەشــێك لە عێراقە كە‬ ‫بەهــۆی بارودۆخــی تۆپۆگرافــی خۆی‪،‬‬ ‫توانای دابینكردنی ئاوی پێویســتی خۆی‬ ‫هەیە و لە داهاتوودا دەتوانێت لە بەرامبەر‬ ‫پاڵەپەســتۆی دەوڵەتی ناوەندی‪ ،‬ئاو وەك‬ ‫كارتێك بەكار بێنێت‪.‬‬ ‫فاكتەری سێیەم‪ ،‬سەرچاوەی ئاو و خاكە‪،‬‬ ‫كەشــوهەوای لەباری ناوچەیــی‪ ،‬بەفر و‬ ‫بارانــی زۆر‪ ،‬هەبوونــی چەنــدان چەمی‬ ‫گەورە و پڕئاو‪ ،‬دەشتی بە پیت لە باشووری‬ ‫كوردســتان‪ ،‬فەزایــەك دەخوڵقێنــێ لە‬

‫ئەگەری بووژانەوەی كەرتی كشــتوكاڵی‪،‬‬ ‫نەك باشووری كوردستان توانای ئاسایشی‬ ‫خۆراكی خۆی هەیە‪ ،‬بەڵكو سااڵنە دەتوانێ‬ ‫بەشێكی بودجەی خۆی لە ڕێی هەناردەی‬ ‫بەروبوومە كشتوكاڵییەكانەوە دابین بكات‪.‬‬ ‫فاكتەری چــوارەم جیۆپۆڵەتیكی وزەیە‪،‬‬ ‫باشــووری كوردســتان بەپێی سەرچاوە‬ ‫باوەڕپێكراوەكان بەپێی حەشیمەتەكەی‪،‬‬ ‫یەكێك لــە دەوڵەمەندترین واڵتانی دنیا لە‬ ‫بواری ســەرچاوەكانی وزەیە‪ .‬ئەو ناوچەیە‬ ‫پتر لە پێنج لە سەدی سەرچاوەكانی نەوت‬ ‫و گازی دنیــای هەیە كە لە ئەگەری كەڵك‬ ‫وەرگرتنی زانســتییانە لەم ســەرچاوانە و‬ ‫بەكارهێنانــی داهاتی نــەوت و گاز وەك‬ ‫سەرمایەی بنەڕەتی‪ ،‬ئابووریی كوردستان‬ ‫لە كورتخایەندا دەبووژێتــەوە‪ .‬ئەگەرچی‬ ‫نابــێ نــەوت و گاز وەك كەرەســتەی‬ ‫دابینكردنی بودجــەی فەرمانبەران چاوی‬ ‫لێ بكرێت‪ ،‬بەڵكو دەبێ وەك سەرمایەیەكی‬ ‫نیشتمانی بۆ گەشــەی بنچینەیی رەچاو‬ ‫بكرێت‪.‬‬ ‫فاكتــەری پێنجەم كەرتی گەشــتیارییە‪،‬‬ ‫كەرتی گەشــتیاری یەكێك لە باشــترین‬ ‫ســەرچاوەكانی داهاتە لە دنیادا‪ .‬باشــوور‬ ‫هەم لە بواری سروشــتی و هەم لە بواری‬ ‫مێژوویــی و فەرهەنگی توانای زۆرباشــی‬

‫هەیە بۆ ڕاكێشــانی گەشــتیار لە واڵتانی‬ ‫دراوســێ‪ ،‬ناوخۆی عێــراق و واڵتانی تر‪.‬‬ ‫ئەگەر بەرپرســانی هەرێمی كوردســتان‬ ‫ستراتیژێكی باشیان بۆ گەشتیاری ببێت‪،‬‬ ‫كوردســتان دەتوانــێ ببێتــە یەكێك لە‬ ‫واڵتە گەشــتیارییەكانی ناوچە‪ .‬ئەرمینیا‬ ‫یەكێك لەو واڵتانەیــە توانیویەتی لە ڕێی‬ ‫گەشــتیارییەوە ئابووریــی واڵتەكــەی‬ ‫ببووژێنێتەوە‪ .‬ئەگــەر ئاوڕێك لە تواناكانی‬ ‫گەشتیاری كوردســتان بدرێتەوە‪ ،‬لەچاو‬ ‫زۆربەی واڵتانی ناوچە بەهێزترە‪.‬‬ ‫* زۆربەی رەخنەگران و تەنانەت پشتیوانانی‬ ‫ریفراندۆم و ســەربەخۆیی لە كوردستان‪،‬‬ ‫دووپــات لــە پشــتیوانی نێودەوڵەتــی‬ ‫دەكەنەوە‪ ،‬هەرچەند پشتیوانی نێودەوڵەتی‬ ‫بۆ راگەیاندنی دەوڵەت گرنگییەكی زۆری‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم دەكرێ كورد لە باشوور هەموو‬ ‫هێلكەكانی خۆی بخاتە ئەو ســەبەتەیە و‬ ‫تەنیا پشت بە پاڵپشتی یان دژایەتیكردنی‬ ‫واڵتان ببەســتێت بــۆ بڕیاردان لەســەر‬ ‫قەوارەی سەربەخۆ؟‬ ‫ بێگۆمــان پشــتیوانی نێودوڵەتــی لــە‬‫پرۆسەی پێكهێنانی دەوڵەت و قەوارەیەكی‬ ‫سەربەخۆ شوێندانەر دەبێت‪ .‬بەاڵم ئەوەی‬ ‫دەبێتە هۆی پێكهاتنی دەوڵەت‪ ،‬ئیرادەی‬ ‫گەلە‪ .‬هەڵكەوتەی جیۆپۆڵەتیكی باشووری‬

‫كوردســتان بە جۆرێكە واڵتانی ناوچەكە‬ ‫و دەرەوەیش نایانەوێت دەستپێشــخەری‬ ‫گۆڕانــی ســنوورەكان بن‪ ،‬بــەاڵم ئەگەر‬ ‫خەڵكی باشــووری كوردســتان لە ڕۆژی‬ ‫ڕیفراندۆم بە ڕێژەیەكی زۆر دەنگی “بەڵی”‬ ‫بدەن‪ ،‬بێگۆمان ئیــرادەی گەل دەتوانێت‬ ‫بەسەر هەموو كایە جیۆپۆڵەتیكیەكان زاڵ‬ ‫بێت‪ .‬بۆیە بۆ سەرخســتنی ئیرادەی گەل‪،‬‬ ‫دەبێت كاراكتەرە سیاســییەكانی باشوور‬ ‫خۆیان لــە ســەرجەم دووبەرەكییەكان‬ ‫بپارێــزن و هەمــوو توانــای خۆیــان بۆ‬ ‫ئاراستەكردنی ئیرادەی خەڵكی كوردستان‬ ‫لەپێناو سەرخستنی ڕێفراندۆم بەكار بێنن‪.‬‬ ‫* بە درێژایی مێژووی خەباتی سیاسیی لە‬ ‫كوردســتان و تایبەت دوای دروستبوونی‬ ‫بلۆكی چــەپ‪ ،‬كورد بەســەر دوو بەرەی‬ ‫ناسیۆنالیســت و چەپــدا دابــەش بووە‪،‬‬ ‫ئێستەیش لە گوتار و مامەڵەكردنی الیەنە‬ ‫سیاســییەكان و تەنانەت لەســەر ئاستی‬ ‫رۆشــنبیرانیش بۆ تێڕوانین لەسەر پرسی‬ ‫ریفراندۆم‪ ،‬ئەو دابەشبوونە بەدی دەكرێت‪،‬‬ ‫سەرباری ئەوەی زیاتر لە دوو دەیە و كۆتای‬ ‫شەڕی سارد بە كردار كۆتای بە بلۆكی چەپ‬ ‫هاتووە‪ ،‬ئێســتە چەپی كــوردی هەڵگری‬ ‫چ بەهایەكی سیاســیی و ئایدیۆلۆژییە بۆ‬ ‫ئەوەی لــەو ســۆنگەیەوە دژایەتی مافی‬ ‫چارەی خۆنووسینی نەتەوەكەی بكات؟‬ ‫ ئەگەر ئاوڕێــك لە ڕەوتی چەپ بدرێتەوە‬‫ئەوەی لە دنیا وەك تەوژمی چەپ لە ئاستی‬ ‫ناوچەیــی و جیهانی دەنگدانــەوەی بووە‬ ‫دامەزراندنی یەكێتیی ســۆڤیەت لەســەر‬ ‫بنەمای بیرۆكەی ماركســی‪-‬لینینی بوو‪.‬‬ ‫ئەو بیرۆكەیە لە ســەرەتادا بڕیاری چارەی‬ ‫خۆنووســینی بۆ هەموو گەالنی بندەست‬ ‫بــە فەرمی ناســاند و هەر ئەو دروشــمە‬ ‫بریقــەدارە هۆی نزیكبوونەوەی بەشــێك‬ ‫لــە هەڵســووڕاوانی مەدەنی و سیاســی‬ ‫كوردســتان بوو لە دەوری ئــەو تەوژمە‪.‬‬ ‫ئێســتە زۆربەی ئەو پارت و الیەنانەی كە‬ ‫ئااڵی سووریان لە دەستە بەرامبەر رەوتی‬ ‫نەتەوەیی زۆر باشتر لە جاران هەڵسوكەوت‬ ‫دەكــەن‪ ،‬جگە لــە هەندێك الیــەن كە‬ ‫ئێســتە لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان‬ ‫شــوێندانەرییەكی ئەوتۆیان نییە‪ ،‬هەموو‬ ‫حزبە چەپــەكان دروشــمی نەتەوەیی و‬ ‫باوەڕ بە چارەی خۆنووســینیان لە پێڕەو‬ ‫و پرۆگرامــی حزبەكانیــان گونجاندووە‪.‬‬ ‫لە باشووری كوردســتان ڕەوتێكی چەپی‬ ‫شوێندانەر نییە دژایەتی ریفراندۆم بكات‪،‬‬ ‫بەڵكو حزبی شیوعی زۆر بە رژدی بەرگری‬ ‫لــە ڕیفراندۆمیــش دەكات‪ .‬هەڵبەت ئەو‬ ‫الیەنانەی خۆیان بە چەپ بزانن و دژایەتی‬ ‫ڕێفراندۆم بكەن‪ ،‬ئەوە ڕێك بە پێچەوانەی‬ ‫بناغەدانەری رەوتی چــەپ واتا “لینین”‬ ‫دەجووڵێنەوە‪.‬‬


‫كوردستان لە پێنجەم پلەی گرنگییەكانی ئەمەریكادایە‬

‫بەگوێــرەی توێژینەوە و بەدواداچوونی گۆڤارێكی ئەمەریكی‪ 10 ،‬واڵت و شــوێنی‬ ‫دنیا سوودی تەواویان لە سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا لە‬ ‫ماوەی شــەش مانگی ڕابردوو وەرگرتووە‪ ،‬كورد لەو ‪ 10‬واڵت و شــوێنە ڕیزبەندی‬ ‫پێنجەمــی وەرگرتووە‪ .‬لە توێژینەوەكەدا هاتووە “ئەمەریكا پشــتیوانی كوردەكانی‬ ‫عێراق و سووریا دەكات و لە هەوڵەكانی سەربەخۆیی كوردەكانی عێراق بەشێوەیەكی‬ ‫ڕۆتینی نیگەرانی بەرامبەر دەردەبڕن”‪.‬‬ ‫گۆڤــاری “پۆلەتیكــۆ”ی ئەمەریكــی لە‬ ‫توێژینــەوە و بەدواداچوونێكــی وردی‬ ‫شــەش مانگیــدا‪ ،‬سیاســەتی دەرەوەی‬ ‫حكوومەتــی دۆناڵد ترەمــپ دەخاتە ڕوو‬ ‫و دەڵێ‪ ،‬كاتێك ترەمــپ هاتە ناو خەڵك و‬ ‫دروشــمی “ئەمەریكا یەكــەم ئامانجمان‬ ‫دەبێ” گورزێكی لە شــادەماری سیاسیی‬ ‫ئەمەریكا وەشــاند‪ ،‬بەهۆی ئەوەی زۆر لە‬ ‫ئەمەریكاییــەكان ناڕازیی بــوون لەوەی‬ ‫داهــات و خێروبێرەكانــی واڵتەكەیان لە‬ ‫سیاســەتی دەرەوەدا خــەرج دەكرێ و‬ ‫ناوخــۆی واڵت گرنگی پێ نادرێت‪ ،‬ئەوان‬ ‫هیوایان بە ترەمپ هەڵچنی تا جۆرێكی تر‬ ‫لە پێوەندی لەگەڵ دنیــا بنیات بنێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای ‪ 70‬ســاڵ لە جەنگی دووەمی‬ ‫جیهــان‪ ،‬ئەمەریكا تا ئێســتەش ناتوانێ‬ ‫دەستبەرداری ئاسایشی ئەڵمانیا و ژاپۆن و‬ ‫مەكسیك بێ‪ 23 ،‬لە كۆی ‪ 28‬دەوڵەتی ناتۆ‬ ‫هیچ خەرجییەكــی هاوپەیمانی باكوری‬ ‫ئەتڵەســی نادەن و ئەمەریــكا زۆرینەی‬ ‫ڕەهــای بودجــەی بەرگریی ناتــۆ دابین‬ ‫دەكات‪ ،‬پرســیار ئەوەیە بۆچی لەســەر‬ ‫ئەمەریــكا پێویســتە زیاتر ببەخشــێ لە‬ ‫واڵتانی تر؟‪.‬‬ ‫توێژینەوەكــە ئامــاژەی داوە‪ ،‬ترەمپ بە‬ ‫دڵنیایییــەوە هەژانێكــی لــە پێوەندییە‬ ‫كۆنەكانــی دنیا دروســت كــرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خێرەكەی بۆ كێ دەبێ؟ تا ئێســتە ڕوون‬ ‫نییە بۆردمانكردنی هێزەكانی ئەســەد لە‬ ‫ســووریا چ بەرژەوەندییەكی ستراتیجی‬ ‫بۆ ئەمەریكا دەبێ‪ ،‬هۆی چییە تا ئێســتە‬ ‫هێزەكانــی ئەمەریكا لە ئەفغانســتانن؟‬ ‫كەمكردنەوەی پشتیوانییەكان بۆ ناتۆ ئەمە‬ ‫بەو شــێوەیە بوو كە ترەمپ بانگەشەی بۆ‬ ‫دەكرد‪ ،‬كەوایە ئەگەر سیاسەتی دەرەوەی‬ ‫دۆناڵد ترەمپ خزمەتی بەرژەوەندییەكانی‬ ‫ئەمەریــكا نــاكات‪ ،‬خزمەتــی كام واڵت‬ ‫دەكات؟‬ ‫ئایان برێمەر نووسەر و سەرۆكی كۆمپانیای‬ ‫شیكردنەوەی مەترســییە سیاسییەكان‬ ‫لــە گرووپــی ئۆراســیا‪ ،‬ماوەی شــەش‬ ‫مانگی دەســەاڵتی ترەمپ ورد دەكاتەوە‬ ‫و ‪ 10‬واڵت وەك ســوودمەنترین شوێن لە‬ ‫سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ دیاری دەكات‬ ‫كە بریتین لەمانەی خوارەوە‪.‬‬

‫یەكــەم‪ :‬شــازادەكانی ســعوودیە و دۆســتە‬ ‫كۆنەكانــی ئەمەریــكا لــە ڕۆژهەاڵتــی‬ ‫ناوەڕاست‪.‬‬ ‫ئەمەریكا دۆســت و هاوپەیمانی ئاسایی و‬ ‫كۆنی زۆرە لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬پاشا و‬ ‫شازادەكانی سعوودیە ریزبەندی یەكەمیان‬ ‫گرتووە لە گفتوگۆ و بڕیارەكانی ئەمەریكا‪،‬‬ ‫ئیســرائیل گەورەترین ســوودمەندە لە‬ ‫هاوكارییــە ســەربازییەكانی ئەمەریكا‪،‬‬ ‫پاشان میســر دێ‪ ،‬كە ئەمەریكا دەیەوێ‬ ‫هاوســەنگی نوێ لە ناوچەكە دروســت‬ ‫بكات‪/ ،‬پێشتر باراك ئۆباما پێوەندییەكانی‬ ‫لەگەڵ میسر هەڵپەســارد‪ ،‬بەاڵم ترەمپ‬ ‫پێچەوانەی ئەمە هەنگاو دەنێت‪./‬‬ ‫دووەم‪ :‬مێركڵ و ماكرۆن‪.‬‬ ‫ســەرۆكی ئەڵمانیا و فڕەنســا‪ ،‬فرمێسك‬ ‫لــە چاوەكانیان نەهاتە خــوارەوە‪ ،‬كاتێك‬ ‫ترەمپ بڕیاری الوازكردنــی هاوپەیمانی‬ ‫بازرگانیكردنی لە ڕێی زەریای ئەتڵەســی‬ ‫دەركرد‪ ،‬بەپێچەوانەوە ئــەو هەنگاوانەی‬ ‫ترەمــپ ســوودی زۆری پێگەیانــدن‬ ‫و پشــتیوانییەكی بەهێــزی بــەو دوو‬ ‫سەركردەیە بەخشی‪ ،‬هەردوو حكوومەتی‬ ‫فڕەنسا و ئەڵمانیا دەستیان بە چاكسازی لە‬ ‫یەكێتیی ئەوروپا و ناوچەی یۆرۆ كردووە‪،‬‬ ‫ڕاوێــژكاری ئەڵمانیا ئەنجێال مێركڵ نزیك‬ ‫دەبێتــەوە لــە هەڵبژاردنــی واڵتەكەی‪،‬‬ ‫ماكرۆن ماوەیەكی كەمە ســەرۆكایەتیی‬ ‫فڕەنسای وەرگرتووە‪ ،‬هەردووال هاوڕان كە‬ ‫ئەو سیاســەتەی ترەمپ پێڕەوی دەكات‪،‬‬ ‫ســوودی زۆری بۆ ئەوان دەبێ‪ ،‬وا دەكات‬ ‫ئەوروپا بەرپرسیاریەتی و پێگەی زیاتری‬ ‫هەبێ لە ناوچەكەدا‪ ،‬جگەلەوەش جەماوەر‬ ‫و واڵتانی ئەوروپا ســۆزیان بــۆ ئەو دوو‬ ‫ســەرۆكە و حكوومەتەكانیان زیاتر دەبێ‪،‬‬ ‫بۆیە هەردوو سەرۆك براوەی سەرەكین لە‬ ‫سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ‪.‬‬

‫سێیەم‪ :‬ئۆپۆزسیۆنی مەكسیك‬ ‫هاتنە ســەر حوكمی ســەرۆك ترەمپ و‬ ‫هەڕەشــەكردن بە دروســتكردنی دیوار‬ ‫لــە نێوان هــەردوو واڵت و هەڵوێســتی‬ ‫ترســنۆكانەی ســەرۆكی مەكســیك‪،‬‬ ‫دەرفەتێكــی زۆر بــاش و گونجاوی‬ ‫“لە عێــراق ترەمپ بۆ پارتی ســەوزی چەپ لە مەكسیك‬ ‫ڕەخســاندووە كــە ئۆپۆزســیۆنی‬ ‫كەمتریــن نیگەرانی حكوومەتــی واڵتەكەیــە‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫هەیــە لــەوەی جارێكی تر لــە هەڵبژاردنــی داهاتوو لە ســاڵی‬ ‫‪ 2018‬ســەرۆكایەتیی واڵت ببەنەوە‪.‬‬ ‫ئیسالمییەكان ناوچەكە تێك ئەندرێــس مانوێل لۆپێز ســەرۆكی‬ ‫ئۆپۆزســیۆنی مەكسیك كە كەسێكی‬ ‫بدەنەوە‪ ،‬كاتێك كوردەكانی كاریزمی و لێهاتــووە‪ ،‬بە وردی و بە‬ ‫عێــراق كار دەكــەن بــۆ تەواوی ئەو دەرفەتەی قۆستووەتەوە‬ ‫و سەرســەختانە دژایەتــی ترەمپ‬ ‫ســەربەخۆیی‪ ،‬ئەمەریــكا دەكات‪ ،‬بێدەنگی و الوازی هەڵوێستی‬ ‫سەرۆكی ئێستەی مەكسیكیش هانی‬ ‫بەشــێوەی ڕۆتینــی دژی خەڵكی واڵتەكەی داوە بە تەواوی لە‬ ‫دەوەستنەوە‪ ،‬چونكە ترەمپ دەوری ئۆپۆزسیۆن كۆ ببنەوە‪.‬‬

‫بە تــەواوی ئەو ویســتەی‬ ‫ســعوودیەی قبووڵ كردووە‬ ‫كــە بەغــدا هاوپەیمانــی‬ ‫ستراتیجیئێرانە‬

‫چوارەم‪ :‬هیندستان‪.‬‬ ‫هیندســتان یەكێكە لە گەورەترین‬ ‫واڵتە دیموكراتییەكانی دنیا و بەهای‬ ‫هاوبەشــی زۆریان لەگەڵ ئەمەریكا‬ ‫هەیە‪ ،‬بــەاڵم ئەمەریكییــەكان زۆر‬ ‫پێوەندییەكــی تۆكمــە و بەهێزیان‬ ‫لەگەڵ ســەرۆكەكانی هیندســتان‬

‫نەبــووە‪ ،‬هیالری كلینتن لە ســەردەمی‬ ‫وەزیریی دەرەوەدا مەودایەكی دووری لە‬ ‫نێوان خۆی و نارندرا مۆدی هێشتبووەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم كەســایەتیی ترەمــپ و مۆدی زۆر‬ ‫لەیەكەوە نزیكە و هەردووال لەســەر یەك‬ ‫ئاراستە هەنگاو دەنێن‪ ،‬ئەو هاوسەنگییەی‬ ‫پێشــتر ئەمەریكا دەیویســت لــە نێوان‬ ‫هیند و پاكســتان هەیبێ و بەیەك مەودا‬ ‫لە هەردووكیانەوە نزیــك بێتەوە یا دوور‬ ‫بێ‪ ،‬لە ســەردەمی ترەمپ بۆ بەرژەوەندی‬ ‫هیندستان السەنگ بووە‪.‬‬ ‫پێنجەم‪ :‬كوردەكانی عێراق و سووریا‪.‬‬ ‫گەلی كورد هەمیشە مەترسی و دەرفەتی‬ ‫زۆریان بۆ واشنتن ڕەخســاندووە‪ ،‬دەیان‬ ‫هەزار لە خەڵكی بەهێزی ئەوان چەكدارن‬

‫و بە باشی دەجەنگن لەپێناوی دامەزراندنی‬ ‫نیشتمانێكی سەربەخۆی خۆیان‪ ،‬هاوكات‬ ‫ئــەوان هاوپەیمانێكی بەهێــز و متمانە‬ ‫پێكــراون بۆ لەناوبردنــی دیكتاتۆرەكانی‬ ‫وەك سەدام حوسێن و بەشار ئەسەد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەڵگەڕانەوەی كورد و توندوتیژی لەگەڵ‬ ‫توركیــای هاوپەیمانی ناتــۆ و ئەمەریكا‪،‬‬ ‫هەڕەشــەیە لەســەر ئەمەریكا‪ ،‬هاوكات‬ ‫پچڕاندنــی پێوەندییــەكان لەگەڵ بەغدا‬ ‫كارێكی پێشــوازی لێكــراو نییە لەالیەن‬ ‫ئێران و ڕووســیا و جیهادییەكانەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەگەری زۆرە ئەمەریكا دەســتوەردان لە‬ ‫ناوچەكە ئەنجام بداتەوە‪.‬‬ ‫دێڤیــد ئەگناتیــۆس دەڵێ‪ ،‬لــە میانەی‬ ‫ســەردانم بــۆ ناوچەكانی ژێردەســتی‬ ‫كــوردەكان لــە ســووریا‪ ،‬لەگــەڵ هەر‬ ‫كۆبوونەوەیەكــی جەماوەری دروشــمی‬ ‫خەڵــك بە دەنگــی بەرزەوە بــەردەوام بۆ‬ ‫پشــتیوانی و خۆشەویســتی خۆیــان بۆ‬ ‫دۆناڵد ترەمپ دووپات دەكردەوە‪ ،‬گرووپە‬ ‫كوردییــەكان لــە عێراق و ســووریا زۆر‬ ‫دڵخۆشــن بەوەی چەك و پشــتیوانییان‬

‫لەالیــەن حكوومەتــی ترەمپــەوە پــێ‬ ‫دەگات‪ ،‬كوردەكان چەكێكی زۆر بەهێزن‬ ‫دژ بە داعــش‪ ،‬ئەو چەكانــەی ئەمەریكا‬ ‫دەیاننێــرێ بووەتــە هۆی ئــەوەی ببنە‬ ‫خاوەنی پێگەیەكی سیاسیی بەهێز دوای‬ ‫لەناوچوونی داعش لە سووریا‪.‬‬ ‫“لە عێــراق ترەمپ كەمتریــن نیگەرانی‬ ‫هەیە لەوەی جارێكی تر ئیســامییەكان‬ ‫ناوچەكە تێك بدەنەوە‪ ،‬كاتێك كوردەكانی‬ ‫عێــراق كار دەكــەن بۆ ســەربەخۆیی‪،‬‬ ‫ئەمەریــكا بەشــێوەی ڕۆتینــی دژی‬ ‫دەوەســتنەوە‪ ،‬چونكە ترەمپ بە تەواوی‬ ‫ئەو ویستەی ســعوودیەی قبووڵ كردووە‬ ‫كە بەغدا هاوپەیمانی ســتراتیجی ئێرانە‬ ‫لەبەرئەوە دژی كوردەكان ناوەســتێتەوە‪،‬‬ ‫هــاوكات ترەمــپ زۆر پێوەســت نییــە‬

‫بــە نیگەرانییــە زۆرەكانــی توركیــا و‬ ‫تووڕەییەكانی‪ ،‬كوردەكان پالنی گەورەیان‬ ‫هەیــە و ترەمپ كەمتریــن گریمانەی بۆ‬ ‫دژایەتیكردنیان داناوە و ئەوانیش بەردەوام‬ ‫لەسەر ڕێگەكەیانن” دێڤید ئەگناتیۆس لە‬ ‫توێژینەوەكەدا بەمە گەیشتووە‪.‬‬ ‫شەشەم‪ :‬شار و ویالیەتەكانی ئەمەریكا‬ ‫سیستەمی فیدراڵی ئەمەریكا وای كردووە‬ ‫ویالیەتــەكان و شــارەكان دەســەاڵتی‬ ‫ڕاســتەقینە و تەواویان هەبێ‪ ،‬بەشــێك‬ ‫لــە حاكمــی ویالیەتەكان و ســەرۆكی‬ ‫شارەوانییەكان ئەو دەسەاڵتە بەكار دێنن‬ ‫بۆ بواری سیاســەتی دەرەوە‪ ،‬لە هەندێ‬ ‫حاڵەتدا بــە ئاشــكرا ئــەوان بەرنامەی‬ ‫كارەكانی دۆناڵد ترەمپ تێك دەدەن‪ ،‬وەك‬ ‫چۆن ترەمپ هەوڵی دا ڕێگە لە كۆچكردنی‬ ‫خەڵكی واڵتانی زۆرینە مسوڵمان بگرێ‪،‬‬ ‫بــەاڵم حكوومەتە ناوخۆیییــەكان دژی‬ ‫وەستانەوە و ئەو بڕیارەیان ڕەت كردەوە‪،‬‬ ‫جگەلــەوە لــەو ڕۆژەی ترەمــپ بڕیاری‬ ‫دا لە ڕێككەوتننامــەی پاریس بۆ ژینگە‬

‫بكشــێتەوە‪ ،‬حاكمی شــاری پیتسبرگ‬ ‫كە یەكێكــە لــە شــارەكانی ویالیەتی‬ ‫پەنسلڤانیا‪ ،‬لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی‬ ‫كەنــەدا كۆ بووەوە و گفتوگۆیان لەســەر‬ ‫سیاسەتی ژینگە و كەشــوهەوای زەوی‬ ‫كرد‪ ،‬حكوومەتی فیدراڵیی كەنەدا دەستی‬ ‫كردووە بە دروستكردنی پێوەندی لەگەڵ‬ ‫بەرپرســە هەڵبژێردراوەكانی شارەكانی‬ ‫ناو ویالیەتەكانی فلۆریدا و تەكســاس و‬ ‫مێشیگان و نیویۆرك و ویالیەتەكانی تر‪.‬‬ ‫حەوتــەم‪ :‬ئەفریقییــەكان كــە دژی تیرۆر‬ ‫دەجەنگن‪.‬‬ ‫ئەمە الیەنێكی ترە كە دۆناڵد ترەمپ كاری‬ ‫لەســەر دەكات بــۆ ڕووبەڕووبوونەوەی‬ ‫تیرۆریستان‪ ،‬ئەو سوور نییە و خۆی پابەند‬

‫نەكردووە بە دۆستە كۆنەكانی ئەمەریكا‪،‬‬ ‫بەڵكو دۆســتی نوێی دروست كردووە و‬ ‫مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات‪ ،‬بەگوێرەی ئەو‬ ‫بودجەیەی ئەمەریكا لــە خزمەتگوزاری‬ ‫مرۆیی و كۆمەاڵیەتی و ئاسایش خەرجی‬ ‫دەكات‪ ،‬واڵتــە كەناراوییەكانــی وەك‬ ‫نەیجیریا و ئەسیوبیا لە ناوەڕاستی ئەفریقا‬ ‫و كینیا كە هاوئاهەنگی باشــیان هەیە و‬ ‫دژی گرووپــە چەكدارەكان دەجەنگن لە‬ ‫ســۆماڵ‪ ،‬لەالیەن ئەمەریكاوە بەشێوەی‬ ‫ڕاســتەوخۆ و ناڕاســتەوخۆ پشتیوانییان‬ ‫دەكرێت‪.‬‬ ‫هەشــتەم‪ :‬رۆدریگــۆ دوتێرتــی ســەرۆكی‬ ‫فلیپین‬ ‫ســەرۆكی فلیپین لە مــاوەی ڕابردوودا‬ ‫دەســتی بە هەڵمەتێكی گەورە كردووە‬ ‫بۆ لەناوبردنی ئالوودەبــووان و بازرگانانی‬ ‫مادەی هۆشــبەر لە واڵتەكــەدا‪ ،‬ترەمپ‬ ‫سەرســامە بــە كەســایەتیی رۆدریگۆ‬ ‫دوتێرتی ســەرۆكی فلیپین و ستایشــی‬ ‫توانا و هەوڵەكانــی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی‬

‫مادە هۆشبەرەكان لە سنووری واڵتەكەی‬ ‫دەكات‪ ،‬لە مانگی نیسان‪/‬ئەپریلی ئەمساڵ‬ ‫لــە پێوەندییەكــی تەلەفۆنیــدا‪ ،‬ترەمپ‬ ‫نەیتوانی سەرســامی خۆی بــۆ دوتێرتی‬ ‫بشــارێتەوە و گوتی‪ ،‬تۆ كەم دەخەویت‪،‬‬ ‫ڕێــك هاوشــێوەی منیــت‪ ،‬دەمــەوێ‬ ‫پیرۆزباییت لێ بكەم‪ ،‬لەبەرئەوەی بیستم‬ ‫كاری زۆر مەزن بۆ لەناوبردنی كێشــەی‬ ‫مادە هۆشبەرەكان دەكەیت‪.‬‬ ‫نۆیەم‪ :‬جەنەراڵ خەلیفە حەفتەر‪.‬‬ ‫ئەو پیــاوە بەهێزەی لیبیا كــە ڕۆڵێكی‬ ‫یەكجار گرنگــی لــە ئاڵۆزییەكانی لیبیا‬ ‫هەیە تا بۆ بەرژەوەندی ڕۆژئاوا ئاراستەیان‬ ‫بــكات‪ ،‬چونكە واڵتەكەی ســەرچاوەی‬ ‫نــەوت و پەنابەرانــە كە ڕوو لــە ئەوروپا‬ ‫دەكــەن‪ ،‬ئێســتە لیبیــا خاوەنــی دوو‬ ‫حكوومەتە‪ ،‬یەكیان لە تەرابلووسی ڕۆژئاوا‬ ‫و ئــەوەی تر لە تەبرەقــی ڕۆژهەاڵتە كە‬ ‫خەلیفە حەفتەر ســەرۆكایەتیی دەكات‪،‬‬ ‫‪ 50‬ساڵ پێش ئێســتە ئەو پیاوە بەهێزە‬ ‫یارمەتی موعەمەر قەزافی دا تا دەسەاڵتی‬ ‫ڕەهای لیبیا بگرێتە دەســت‪ ،‬لە بەرامبەر‬ ‫ئەو هاوكارییەی قەزافی تەواوی ســوپای‬ ‫واڵتەكەی خســتە ژێر دەستی حەفتەر‪،‬‬ ‫بەاڵم بەهۆی شكستی لە شەڕی دژی چاد‬ ‫لە سااڵنی هەشتادا‪ ،‬قەزافی لەكاری دوور‬ ‫خســتەوە و ئەویش ڕووی لــە ئەمەریكا‬ ‫كرد و لە ویالیەتی ڤێرجینیا نیشــتەجێ‬ ‫بوو‪ ،‬حەفتەر ســااڵنێكی زۆر كۆششــی‬ ‫كرد تــا قەزافی لــەكار دوور بخاتەوە‪ ،‬تا‬ ‫لــە بەهــاری عەرەبی گەڕایــەوە لیبیا و‬ ‫دوژمنە كۆنەكەی خۆی بە كوشتن بینی‬ ‫و ســەركردایەتیی گرووپە چەكدارەكانی‬ ‫گرتە دەست‪.‬‬ ‫دەیەم‪ :‬گرووپی ڤیسگراد‬ ‫ترەمپ لە گەشــتەكەی ئــەم دواییەی‬ ‫بۆ بەشــداری لە كۆبوونــەوەی ‪ 20‬واڵتە‬ ‫پیشەســازییەكە لە هامبۆرگ‪ ،‬پێشبینی‬ ‫دەكرد پێشــوازییەكی زیاتــر لەوەی لێ‬ ‫بكرێ‪ ،‬بەاڵم ئەوەی بۆ نەكرا‪ ،‬بۆیە ترەمپ‬ ‫هەوڵی نزیكبوونەوە لە واڵتانی “ڤیسگراد”‬ ‫دەدا كە لە واڵتانــی پۆڵەندا و هەنگاریا و‬ ‫چیك و ســلۆڤاكیا پێك دێــن‪ ،‬نەتەوەی‬ ‫جیاجیــان و مێژوویەكی قووڵیان لەگەڵ‬ ‫كۆچبەرە مسوڵمانەكان هەیە‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪/‬پۆلەتیكۆ‪.‬‬ ‫باز‬ ‫‪http://www.politico.com/maga‬‬‫‪zine/story/2017/07/21/america‬‬‫‪first-donald-trump-foreign-poli‬‬‫‪cy-215398‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫كورد سوودمەنترین الیەنە لە سیاسەتی‬ ‫دەرەوەی ترەمپ‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫توێژینەوەیەكیئەمەریكی‪:‬‬

‫‪13‬‬


‫كوردستانی‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪14‬‬

‫لە ئەنجوومەنی بااڵی ئابووریی كوردستان هیچ ئەندامێكمان نییە‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫سەروەر كەمال هاواری‪ :‬دەوڵەتی سەربەخۆ‬ ‫لە بەستنەوەی ئابووری رزگارمان دەكات‬

‫ســەروەر كەمال هاواری جێگری نەقیبی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان لە دیمانەیەكدا‬ ‫لەگەڵ “وشــە” تیشك دەخاتە ســەر پێوەندی ســەندیكاكەیان بە ناوەندی بڕیاری ئابووری لە‬ ‫كوردســتان و گلەیی ئەوە دەكات لە ئەنجوومەنی بااڵی ئابووریی كوردستان ئەندامیان نییە و‬ ‫بەشــدارییان پێ نەكراوە‪ .‬هاواری پێی وایە گرنگترین دەرهاویشتەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی‬ ‫ئەوەیە هەرێمی كوردستان لە بەستنەوەی ئابووری رزگار دەكات و دووپاتی كردەوە “كوردستان‬ ‫ناوچەی كێبەركێی ئابوورییە و واڵتێك دەرگای لەسەر دابخات‪ ،‬واڵتێكی تر دەیكاتەوە”‪.‬‬ ‫وشە‪/‬سلێمان تاشان‬ ‫وەك سەندیكایەكی تایبەت بە ئابووریناسیی‪،‬‬ ‫تا چەنــد حكوومەت لە بڕیــارە ئابوورییەكان‬ ‫بەشداری پێ كردوون و ئێوەش تا چەند هاوكار‬ ‫بوون لە چارەسەری تەنگژە ئابوورییەكان؟‬ ‫سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان زیاتر لە‬ ‫حەوت هەزار و ‪ ٥٠٠‬ئەندام و ‪ ٥٤‬نووســینگە‬ ‫و ســەنتەری هەیــە و لقی لــە پارێزگاكانی‬ ‫كوردستان كردووەتەوە‪ ،‬بەگشتی راوێژكردن‬ ‫پێمان یــەك ریتمــی نەبــووە‪ ،‬هەندێك جار‬ ‫پرســمان پێ كراوە یان خۆمان دەستپێشخەر‬ ‫بوویــن و پڕۆژەمــان داوە بــە تایبەتــی ئەو‬ ‫وەزارەتانەی پێوەندی راســتەوخۆیان لەگەڵ‬ ‫خەڵكدا هەیە سەردانمان كردوون و پڕۆژەمان‬ ‫هەبــووە لەگەڵیــان دانیشــتووین و رای‬ ‫ئابووریناسانی خۆمان بۆ گواستوونەتەوە‪ ،‬كاتی‬ ‫خۆی لە سەردەمی بریمەر لە سیاسەتی دراودا‬ ‫قسەمان هەبووە‪ .‬دوای ‪ ٢٠٠٣‬لەگەڵ گەشەی‬ ‫وەبەرهێنــان رۆڵمــان زیاتر بــووە‪ ،‬چەندان‬ ‫ســیمینارمان بەڕێوە بردووە و پێمان گوتوون‬ ‫دەبێت چۆن وەبەرهێنــان بكرێت‪ ،‬بۆ نموونە‬ ‫بۆ گەشەی پیشەسازی پێمان گوتوون دەبێت‬ ‫كەرتی وزە پەرە پێ بدەین‪.‬‬ ‫دەڵێی پڕۆژەمان هەبووە و قســەتان هەبووە‪،‬‬ ‫كواتە حكوومەت تا چەند قسەكانی ئێوەی بە‬ ‫هەند وەرگرتووە؟‬ ‫بە گشتی ناتوانم بڵێم باش گوێمان لێ گیراوە‪،‬‬ ‫ناشــتوانم بڵێم گوێمان لێ نەگیراوە‪ ،‬لە بواری‬ ‫وەبەرهێنــان ئێمــە داوامان لــە حكوومەت‬ ‫و دەســتەی وەبەرهێنان كرد پــڕۆژەكان بە‬ ‫فیلتەری سەندیكادا تێپەڕێت و بەرچاوڕوونی‬ ‫هەبێت‪.‬‬ ‫ئایا بە فیلتەری ئێوەدا تێپەڕین؟‬ ‫بەڵێ تێپەڕیوە‪ ،‬پێشتر سەندیكا دوو بەش بوو‪،‬‬ ‫دوای یەكگرتنەوە سەندیكاكانیش یەك خران و‬ ‫حكوومەت باشتر گوێی لە سەندیكاكان گرت‪،‬‬ ‫ئێمە پێشتر تەنیا نوێنەرایەتی ئابووریناسانمان‬ ‫دەكــرد لە ناوچەیەكی دیاریكــراو و ئەوانەی‬ ‫سلێمانیش وابوون‪ ،‬كە یەك خرا دەستمان بە‬ ‫هەڵمەتی باش كرد‪.‬‬ ‫لە كوردستان كۆمەڵیك بڕیاری ئابووری دراون‬ ‫بــۆ نموونە مووچــەی پاشــەكەوت‪ ،‬ئایا ئەم‬ ‫بڕیارانە واژوو و رەزامەندی ئێوەی لەسەر بووە‬ ‫و بەڕاستی لێی رازی بوون؟‬ ‫هــەر وەزارەتێــك ئەجیندای خــۆی هەیە و‬ ‫سروشــتی كاركردن لە وەزارەتێك بۆ یەكی تر‬ ‫جیاوازە‪ ،‬بۆ نموونــە وەزارەتی كار كە قەرزی‬ ‫بچووكی داوە بڕیاری خۆی داوە‪ ،‬قسەی خۆمان‬ ‫كردووە و ناتوانم بڵێم ‪ %١٠٠‬گوێ لە قسەكەمان‬ ‫گیراوە‪ ،‬چونكە ئێمە بڕیاربەدەســت نەبووین‬ ‫و ئێمەش بانــگ كراویــن و نوێنەرایەتیمان‬ ‫كردووە‪ .‬گلەییمان هەیە‪ ،‬بۆ نموونە تا ئێســتە‬ ‫هیچ ئەندامێكی ئێمە لــە ئەنجوومەنی بااڵی‬ ‫ئابووریی كوردســتان بەشدار نییە و بە فەرمی‬

‫پێش گرێبەست‪،‬‬ ‫دەبێــت رای‬ ‫ئابووریناسان‬ ‫وەربگیرێت‪.‬‬

‫داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیرانیش كردووە كە‬ ‫نوێنەرێكمان وەربگرێت‪ ،‬بەاڵم قبووڵ نەكراوە‪.‬‬ ‫بۆچی قبووڵیان نەكردووە؟‬ ‫نازانم دەكرێ پرسیار لە خۆیان بكەی‪ .‬لەبارەی‬ ‫سیســتەمی پاشــەكەوتیش پرس بــە ئێمە‬ ‫نەكراوە‪.‬‬ ‫هیچ بڕیارێك هەبووە حكوومەت دەری بكات و‬ ‫ئێوە بە هەڵەی بزانن‪ ،‬ئایا هەڵوێستتان هەبووە‬ ‫و گوشــارتان خســتووەتە ســەر حكوومەت‬ ‫بیگۆڕێ؟‬ ‫ئێمە تاكێكی ئەم كۆمەڵگەیەین و هەســت بە‬ ‫كۆمەڵیك كەموكورتی و كێشە دەكەین‪ ،‬ئەگەر‬ ‫بڵێم پێویستە حكوومەت پاشەكەوتی مووچە‬ ‫نەكات‪ ،‬دەبێــت توانای دارایــی حكوومەتم‬ ‫لەبەرچــاو بێــت‪ ،‬حكوومەت دەوڵــەت نییە‬ ‫ناتوانێــت یەدەگــی زێــڕ و دراوی هەبێت‪،‬‬ ‫ناتوانێت قەرز بكات‪ .‬كە پارە هەبوو حكوومەت‬ ‫ئیشــی باشــی كردووە و درێغی نەكردووە لە‬ ‫خزمەتی ئابووری‪ .‬من بۆ حكوومەت ناپاڕێمەوە‬ ‫و لە پرسی پاشــەكەوتی مووچەدا مووچەی‬

‫كێبەركێی واڵتان‬ ‫بــۆ ئابووریــی‬ ‫كوردستان بە ئەرێنی‬ ‫دەبینین‪ ،‬یەكێك دەرگە‬ ‫دابخــات‪ ،‬یەكێكی تر‬ ‫دەیكاتەوە‪.‬‬

‫پلەبااڵكانیشی بڕی‪ .‬حكوومەت داهاتی خۆی‬ ‫ئاشــكرا دەكرد و دەیگــوت ئەوەندە نەوتمان‬ ‫فرۆشــتووە و بــە پارەكەی ئەمە كــراوە‪ ،‬من‬ ‫ناتوانم بڵێم تۆ زیاترت فرۆشتووە‪ ،‬چونكە هیچ‬ ‫بەڵگەیەكم نەبووە‪.‬‬ ‫پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەموو‬ ‫مانگێك لەسەر نەوت راپۆرتی باڵو دەكردەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای هاتنی كۆمپانیای بواری وردبینی و‬ ‫ژمێریاری‪ ،‬ئەمساڵ حكوومەت هیچ راپۆرتێكی‬ ‫باڵو نەكردووەتەوە‪ ،‬ئایا بڕواتان بە راپۆرتەكانی‬ ‫حكوومەت هەبووە؟‬ ‫زۆر كەس بە مەبەســتی سیاسی حكوومەتی‬ ‫تۆمەتبــار كــردووە بــەوەی نەوتــی زیاتــر‬ ‫دەفرۆشێت‪ ،‬من وەك سیاسییەكان قسە ناكەم‬ ‫و لەسەر بنەمای بەڵگە قسە دەكەم و ئەو ئامارە‬ ‫لێــك دەدەمەوە كە حكوومــەت دەیخاتە ڕوو‪.‬‬ ‫ئەركی من نییە چاودێر بم بزانم بەراستی چەند‬ ‫دەردەهێنن و چەندە دەفرۆشن‪ ،‬زانیارییەكان‬ ‫لە وێبســایتی خۆیان باڵو دەكرێتەوە و منیش‬ ‫پشت بەو راپۆرتانە دەبەستم‪.‬‬ ‫وردەكاریــی ئەم گرێبەســتانەی حكوومەتی‬ ‫هەرێمی كوردســتان كردوونی دیــار نین و‬ ‫هێمای پرســیاریان لەســەرە‪ ،‬ئایا سەندیكا لە‬ ‫گرێبەستەكان ئاگادارە؟‬ ‫خۆی پێش گرێبەست دەبێت رای ئابووریناسان‬ ‫وەربگیرێــت‪ ،‬ئێمە لە بواری نەوتدا كەســانی‬ ‫پســپۆڕمان هەیە‪ ،‬ئەگەر حكوومەت پرسیاری‬ ‫لێ بكردینایە و بگوتایە دەمانەوێت گرێبەست‬ ‫لەگەڵ كۆمپانیایەكی گەورەدا بكەین‪ ،‬ئەوكات‬ ‫دەكرا سەندیكا رای خۆی هەبێت‪ ،‬كە نەكراوە‪،‬‬ ‫سەندیكا باشی و خراپی گرێبەستەكە دەخاتە‬

‫الی حكوومــەت‪ .‬بــۆ نمونە رۆســنەفت وەك‬ ‫دەوڵەتێكــی دیفاكتۆ هەڵســوكەوت لەگەڵ‬ ‫كوردستاندا كردووە‪.‬‬ ‫سەرۆكی ســەندیكاكەتان لە دیمانەیەكدا بۆ‬ ‫یەكێك لە رۆژنامەكان باسی خواردنی یەك ملیار‬ ‫دۆالری كردبوو لە گرێبەســتی نەوتی لەگەڵ‬ ‫كۆمپانیای رۆسنەفت‪ ،‬ئایا ئێوە ئاگادارن؟‬ ‫هەموو ئابووریناسێك لە هەر پۆست و پایەیەكدا‬ ‫بێت ئازادە لە بۆچوونی‪ ،‬بەاڵم دەبێت شــرۆڤە‬ ‫و هەڵســەنگاندنەكان لە چوارچێوەی زانستی‬ ‫ئابووری و سەلماندنی تۆمەتەكاندا بێت‪ ،‬من بە‬ ‫هیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو پرسە نیم و بەڵگەم‬ ‫لە بەردەســتدا نییە لەسەر ئەو ملیارەی باست‬ ‫كرد‪ ،‬سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی كە لە‬ ‫یەكێتیی نیشــتمانیی كوردستانە‪ ،‬وردەكاریی‬ ‫ئــەو پرســەیان بۆ رۆژنامەنووســان خســتە‬ ‫ڕوو‪ ،‬بــەاڵم خۆ ناكرێت لــەم تەنگژە دارایی و‬ ‫ئابوورییەدا سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی‬ ‫هیچ هەنگاوێك نەنێن‪ ،‬واڵتێكی وەك رووسیا و‬ ‫كۆمپانیاكانی‪ ،‬هێز و دەسەاڵتێكی گەورەیان لە‬ ‫ناوچەكەدا هەیــە‪ ،‬نزیكبوونەوەی حكوومەتی‬ ‫هەرێمی كوردســتان لەو واڵتانــە بەتایبەتی‬ ‫لە گەورە كۆمپانیاكانیــان هەنگاوێكی گرنگە‬ ‫و شــرۆڤە و بیروبۆچوونــی جیاجیــا دوور لە‬ ‫تۆمەتباركــردن و ئەجیندای دەرەكی كارێكی‬ ‫ئاسایییە‪ ،‬بەاڵم هەر كەسێك لە هەر پۆستێكدا‬ ‫بێت پێویســتە بۆ دەرخســتنی راستییەكان‬ ‫و راســتی تۆمەتەكانــی بەڵگــەی وردی لە‬ ‫بەردەستدا بێت‪.‬‬ ‫كۆمپانیای رۆســنەفت بۆ رووســیا بەهەمان‬ ‫شێوەی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل بۆ ئەمەریكا‪،‬‬ ‫گرنگــە و دەیســەلمێنێت كوردســتان وەك‬ ‫دەوڵەتێكی دیفاكتۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت‪،‬‬

‫بیــر لــە فــرە‬ ‫سەرچاوەیی داهات‬ ‫بكەینەوە و تەنیا پشت بە‬ ‫سەرچاوەیەكی دیاریكراو‬ ‫نەبەستین‪.‬‬ ‫رێككەوتننامەكەش لە قۆناغی سەرەتاییدایە و‬ ‫لە دواڕۆژدا دەكرێت ســەرۆكی حكوومەت و‬ ‫جێگرەكەی وردەكاریی زیاتری ئەم رێككەوتنە‬ ‫بــۆ خەڵكی كوردســتان روون بكەنەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كێشەكە لەوەدایە كەسانێك چی بكەیت و چی‬ ‫هەنگاو بنێیت‪ ،‬ئەوان بڕیاریان داوە هەر رەخنە‬ ‫بگرن‪ ،‬ئەم شــێوازی كاركردنە لە پرۆســەی‬ ‫دیموكراتی و سیاسەتدا جێی نابێتەوە‪.‬‬ ‫لە ‪٢٥‬ی ئەیلوولی ئەمساڵ ریفراندۆم دەكرێت‬ ‫و گرنگترین بناغەی سەربەخۆییش ئابوورییە‪،‬‬

‫لێكدانەوەتان بۆ ئابووریی كوردستان چییە؟‬ ‫پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیییە و وابزانم‬ ‫حكوومەتــەكان زیاتــر لەوەی كوردســتان‬ ‫پێویســتی پێیــان بێــت‪ ،‬پێویســتییان بە‬ ‫كوردستانە‪ .‬كوردستان خاوەنی كانزا و نەوتی‬ ‫زۆرە و تا نەبین بە دەوڵەت‪ ،‬هەندێك پرســمان‬ ‫بۆ چارەســەر نابێت‪ ،‬دەوڵەتی ســەربەخۆ لە‬ ‫زۆر شــت رزگارمــان دەكات‪ ،‬بەتایبەتــی لە‬ ‫بەســترانەوەی ئابووری‪ .‬ئەوكات ئێمە خاوەنی‬ ‫بانك و دراوی خۆمان دەبین و لەســەر بنەمای‬ ‫یەدەگی خۆمان دەتوانین كار بكەین‪ ،‬هێشــتا‬ ‫دەوڵەت نین واڵتان بەو شــێوازە دێنە پێش‪،‬‬ ‫ئەگەر دەوڵەت بین هەنــگاوی زیاتر دەنێین‪.‬‬ ‫خۆزگە ناكۆكییەكان لە ناوخۆ نەمێنن‪ ،‬هەلەكە‬ ‫زۆر زێڕینە و ئێمە وەك ئابووریناسان پێمان وایە‬ ‫كوردستان لە زۆر تەنگژە رزگاری دەبێت‪.‬‬ ‫داهاتــووی ئابووریی كوردســتان روون نییە‪،‬‬ ‫بەراســتی پڕۆژەیەك هەیە ئاســۆی ئابووریی‬ ‫كوردســتان روونتر پیشــان بدات و خەڵك لە‬ ‫نیگەرانی بهێنێتە دەرەوە؟‬ ‫هەموو ئەو كێشانە لە مێژووی كورددا هەبووە‬

‫بكەینەوە و تەنیا پشــت بە ســەرچاوەیەكی‬ ‫دیاریكراو نەبەســتین‪ .‬دەبێت سێكتەرەكانی‬ ‫تر پــەرە پێ بدەیــن‪ ،‬بەتایبەتی كشــتوكاڵ‬ ‫و پیشەســازی و خزمەتگوزاریــی لــە هەموو‬ ‫روویەكــەوە‪ ،‬پاڵپشــتی زیاتــری ئابووریــی‬ ‫كوردستان بكەین‪.‬‬ ‫ریفرانــدۆم و ســەربەخۆیی و دەرهاویشــتە‬ ‫ئابوورییەكانی چۆن دەبینی؟‬ ‫ریفرانــدۆم هەنگاوێكــی گرنگــە بــەرەو‬ ‫ســەربەخۆیی و دەوڵەتبــوون و بەدیهێنانی‬ ‫خەونــی گەورەی كــورد‪ ،‬ئەمــەش مافێكی‬ ‫سروشــتیی هەموو تاكێكە لە كۆمەڵگەیەكی‬ ‫دیموكراســیدا‪ ،‬بۆیــە مافی دەنگــدان بەرەو‬ ‫ســەربەخۆیی ئیرادەی گەلێكە لە ســەرووی‬ ‫ویست و خواســتی حزبەكانەوە‪ ،‬حزبەكان لە‬ ‫كوردستان پێویســتە یەكڕیز و یەكدەنگ بن‬ ‫لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و پاڵپشــتی بارزانی‬ ‫بكەن‪ ،‬چونكــە جارێكی تر ئەســتەمە گەلی‬ ‫كورد هەلێكی وا مێژوویی و زێڕینی دەســت‬ ‫بكەوێتەوە‪.‬‬ ‫لەم پرســەدا ئەو دەوڵەتانەی كوردســتانیان‬

‫نزیكبوونەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان‬ ‫لەو واڵتانە بەتایبەتی لە گەورە كۆمپانیاكانیان‪،‬‬ ‫هەنگاوێكیگرنگە‪.‬‬ ‫و لەوەتــەی كورد هەیــە بەمە ترســێنراوە‪،‬‬ ‫ئەوانەی لە دەرەوەڕا ئێمە دەترســێنن‪ ،‬خۆیان‬ ‫دەیان كێشــەی ئابــووری و كۆمەاڵیەتییان‬ ‫هەیە‪ ،‬ترســەكە ئەوەیە خەڵكێــك ئەجیندای‬ ‫دەوڵەتی تر بۆ ئێمە شــی دەكەنەوە و خەڵكی‬ ‫ئێمە دەترســێنن و ئەو دەوڵەتانە راســتەوخۆ‬ ‫نەیانگوتووە گەمارۆ دەخەنە ســەر كوردستان‪،‬‬ ‫بەڵكو خەڵكــی ناوخۆیە قســەی ئەجیندای‬ ‫دەرەكی دێنێت و دەرخواردی خەڵكی دەدات‪.‬‬ ‫هەڵبەت خۆ ئامادەكردنی ئابووری دەوێت‪.‬‬ ‫بۆ نموونە ئابووریی كوردستان بەو بۆڕییە نەوتە‬ ‫بەندە كە بە توركیادا تێدەپەڕێت‪ ،‬ئەگەر توركیا‬ ‫كێشە دروست بكات‪ ،‬دەبێت چی بكەین؟‬ ‫قەبارەی بازرگانیی تاكالیەنەی توركیا لەگەڵ‬ ‫كوردســتان نۆ ملیــار دۆالر بــووە‪ ،‬هەرێمی‬ ‫كورستان سوودی زۆری بە توركیا گەیاندووە‪.‬‬ ‫ئێمە كێبەركێی واڵتان بۆ ئابووریی كوردستان‬ ‫بە ئەرێنی دەبینین‪ ،‬یەكێــك دەرگە دابخات‪،‬‬ ‫یەكێكی تــر دەیكاتەوە و ئەوانەی كێشــە بۆ‬ ‫هەرێمی كوردستان دروســت بكەن‪ ،‬دواجار‬ ‫خۆیان زیانیان پێ دەگات‪.‬‬ ‫پێت وایــە دەبێت لــە رووی ئابوورییەوە چی‬ ‫بكەین؟‬ ‫خاڵــی یەكــەم چاكســازی و شــەفافیەت و‬ ‫نەهێشــتنی گەندەڵییە‪ ،‬دەبێت ئینتیما بۆ تاك‬ ‫بگەڕێنینەوە‪ ،‬بیر لە فرە ســەرچاوەیی داهات‬

‫بەســەردا دابەش بووە‪ ،‬هەروا دەستەوەستان‬ ‫ناوەســتن‪ ،‬وەك چــۆن بینیمــان عەبادی لە‬ ‫ئێران بە گاڵتە باســی پرسی ریفراندۆمی كرد‪،‬‬ ‫لەالیەكی ترەوە ترســی گەمــارۆی ئابووری‬ ‫و برســێتی لەنــاو خەڵكی كوردســتان باڵو‬ ‫دەكەنەوە‪ ،‬ترســێك كە زۆر لەمێژە ئەو واڵتانە‬ ‫لــە دژی ئێمە بەكاریان هێناوە‪ .‬ئەی ئەوە نییە‬ ‫حكوومەتی مەزەوی بەغدا ماوەی ســێ ساڵە‬ ‫بودجەی كوردستانی بڕیوە و وەك هاوبەشێك لە‬ ‫عێراقــدا مامەڵەمان لەگەڵدا ناكات‪ ،‬لە كاتێكدا‬ ‫پێشمەرگە بەفەرماندەیی بارزانی توانی داعش‬ ‫تێك بشكێنێت‪ .‬هێزی پێشمەرگە بووە هێزێكی‬ ‫گرنگی هاوپەیمانان لــە ناوچەی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاســت و متمانەی واڵتانی پێشكەوتووی‬ ‫ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی بەدەست هێنا‪.‬‬ ‫هەرێمی كوردســتان پشتگیرییەكی گەورەی‬ ‫نێودەوڵەتــی هەیــە و راســتە لــە ناوخۆدا‬ ‫كەموكورتی و هەژاری و پاشــەكەوتی مووچە‬ ‫و گەندەڵی و ناشــەفافییەت هەیە‪ ،‬بەاڵم توانرا‬ ‫لەرێی پشتبەســتن بەداهاتی نەوت‪ ،‬شــەڕی‬ ‫داعش بكەین و زیاتر لــە ملیۆن و ‪ 800‬هەزار‬ ‫ئاوارە داڵدە بدەین و ســەرەڕای بڕینی بودجە‬ ‫خزمەتگوزارییە ســەرەكییەكان رانەوەستن‪،‬‬ ‫واتا هەرێمی كوردســتان پیالنــی ناحەزان‬ ‫و بەغدای لــە گەمارۆی ئابووری و شــەڕی‬ ‫ئابووری‪ ،‬هەڵوەشاندەوە‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫حەمەی شاسواری‬

‫قازانجەكانــی رەوتــی ریفرانــدۆم و راگەیاندنی‬ ‫كۆماری كوردستان‬ ‫* لــە دایكبوونــی یەكــەم واڵتی دیموكــرات لە‬ ‫ڕۆژهەاڵتی ناوین‪ ،‬واتە كورد بوو بە رچەشكێنی ئەو‬ ‫رەوتە و بە دڵنیایییەوە تا بێت بەر فراوانتر دەبێ‪.‬‬ ‫* گرێدانــەوەی ســەرمایەداری جیهانــە بــە‬ ‫بووژاندنەوەی رێگەی ئاورێشم كە رێڕەوی سەرەكی‬ ‫لە كوردســتانەوەیە‪ ،‬ئەمە دەبێتە بووژانەوەیەكی‬ ‫بەرچاوی ئابووری و ئاوەدانی و پێشكەوتنی زانست‬ ‫و ‪.....‬‬ ‫* جێگیربوونــی كوردســتانە لە پلــەی دووەم یا‬ ‫ســێیەمی ئابووری لە بواری غاز و نەوت و كانزا‪ .‬بۆ‬ ‫ئاگاداری كوردستان سەرباری بە پیتبوونی خاكی‬ ‫لە هەموو ئاســتێكدا‪ ،‬خاوەنی كانی هەرە گەورەی‬ ‫یۆرانیۆم و زێڕ و ‪ ....‬كە دنیا بە بەردەوامی پێویستی‬

‫گەلۆ‬ ‫كورد وەها لموزی مەزنترین تیرۆریستیی جیهانی‬ ‫لە زەوی دا و دوژمنانی وا تاساندووە ئەو هەموو شەڕ‬ ‫و هێرش و هەڕەشە و گەمارۆ ئابووری و سەربازیی‬ ‫و‪ ..‬وەك راگەیاندنی ریفراندۆم و سەربەخۆیی پشتی‬ ‫نەشكاندوون‪.‬‬

‫بە دوو ساڵ دەتوانی بفڕیت‬

‫كوردێكی نیشتەجێی سوید خەڵك فێری‬ ‫فڕۆكەوانی دەكات‬

‫وشە‪ /‬هەولێر‪ -‬چواس خالید‬ ‫گەنجێكــی كــورد لە ســوید‪ ،‬خولی‬ ‫فێربوونــی ئەكادیمــی فڕۆكەوانــی‬ ‫كردووەتەوە و دەرچووانی ئەو خولە دوو‬ ‫ساڵییە‪ ،‬بڕوانامەی جیهانی باوەڕپێكراو‬ ‫وەردەگرن‪ .‬لە هەر كوێیەكی دنیا بیت‬ ‫ڕێگر نییە لە بەردەم خەونی فێربوونی‬ ‫فڕۆكەوانی‪ ،‬ئاخر ئەو ســەنتەرە خۆی‬ ‫دەتبات بۆ سوید و بەشێوەی زانستی و‬ ‫ئەكادیمی فێری فڕینت دەكات‪.‬‬ ‫لە فڕۆكەخانەی شــاری (ڤێستەڕۆس)‬ ‫ی باكــوری ڕۆژئاوای ســتۆكهۆڵمی‬ ‫پایتەختی ســوید‪ ،‬ئاالن ڕەئووف ‪٣٥/‬‬ ‫ســاڵ‪ /‬كە لە تەمەنی دوو ســاڵییەوە‬ ‫لە ســوید دەژی و بەشــی فڕۆكەوانی‬ ‫لــە زانكۆی ئەو واڵتە تــەواو كردووە‪،‬‬ ‫لــە ســاڵی ‪ ٢٠١٥‬بە فەرمــی مۆڵەتی‬ ‫ســەنتەری (‪stockholm flight‬‬ ‫‪ )Academy‬وەردەگرێــت و هەر لەو‬ ‫فڕۆكەخانەیــەدا‪ ،‬خەڵك لــە ناوەوە و‬ ‫دەرەوەی سوید بە زانستی و ئەكادیمی‬ ‫فێری پیشــەی فڕۆكەوانــی تایبەت‬ ‫و فڕۆكــەی دووماتــۆڕی بازرگانیی و‬ ‫نەفەرهەڵگر دەكات‪ .‬دەرچووان مۆڵەتی‬ ‫فڕۆكەوانیان پێ دەدرێت‪.‬‬ ‫ئاالن دەڵــێ‪“ ،‬حكوومەتی ســویدی‬ ‫یارمەتیدەرمانە و لە ســەنتەرەكەمان‬ ‫پێنــج فڕۆكەمــان هەیــە كــە هی‬ ‫حكوومەتی سویدن و وەك هاوكاری بە‬ ‫قوتابخانەكەمان دراوە”‪.‬‬ ‫لەو ســەنتەرەدا جیا لە خەڵكی سوید‪،‬‬ ‫فێرخوازی ڕووسیا و هیند و كوردستان‬ ‫و یۆنان و توركیا و ئەمەریكا و بەریتانیا‬ ‫هەن‪ .‬ئەوانە لە ڕێی وێبسایت و پەیجی‬

‫تۆڕەكانی كۆمەاڵیەتی لە (‪stockholm‬‬ ‫‪ )flight Academy‬وانــەی فڕۆكەوانی‬ ‫دەخوێنن‪ .‬ئــاالن ڕەئووف بەڕێوەبەری‬ ‫ئەو سەنتەرە دەڵێ‪“ ،‬لە هەموو دنیاوە‬ ‫خەڵــك دێن بۆ فێربوون و ســااڵنە ‪٢٠‬‬ ‫قوتابی وەردەگرین”‪.‬‬ ‫بۆ ئەو كەســانەی لە دەرەوەی سوید‬ ‫پێوەندییان پێوە دەكەن‪ ،‬ڕەئووف زیاتر‬ ‫ڕوونی دەكاتەوە كــە ڤیزای خوێندن‬ ‫بۆ فێرخــوازان وەردەگرن و شــوێنی‬ ‫مانەوەیشــیان لەناو ســەنتەرەكە بۆ‬ ‫دابین كــراوە‪ .‬ئەو دەڵــێ “فێربوونی‬ ‫فڕۆكەوانی لە سەنتەری (‪stockholm‬‬ ‫‪ )flight Academy‬بەشــێوەی زانستی‬ ‫و ئەكادیمــی ‪%١٠٠‬ـــە و دەرچــووان‬ ‫بڕوانامەی نێودەوڵەتییان پێ دەدرێت‪،‬‬ ‫كە لەالیــەن حكوومەتی ســویدەوە‬ ‫تەســدیق كراوە و فێرخواز دەتوانێت‬ ‫فڕۆكــەی گــەورەی نەفەرهەڵگــر‬ ‫هەڵبفڕێنێت”‪.‬‬ ‫ئاالن ڕەئووف باس لە مەرجی وەرگرتنی‬ ‫قوتابییان دەكات لە ســەنتەرەكەیان‬ ‫بەوەی بــۆ وەرگرتن‪ ،‬پێویســتە هەر‬ ‫فێرخوازێك پشــكنینی پزیشكی بكات‬ ‫و هەمــوو ئەندامەكانــی جەســتە و‬ ‫الیەنی دەروونی تەندروســت بن كە‬ ‫بە‌جۆرەها شــێواز‪ ،‬ئاستی دڵەڕاوكێ و‬ ‫ترســی زۆر تاقی دەكرێتەوە و ئاستی‬ ‫بەرگەگرتنیــان هەڵدەســەنگێنرێت‪.‬‬ ‫كاتێكیش پێوەندی بە ســەنتەرەكەوە‬ ‫دەكات‪ ،‬ســەرەتا یــەك كاتــی تەواو‬ ‫دەبێت لەگەڵ مامۆستایەك بفڕێت‪ ،‬تا‬ ‫دڵنیا ببێتەوە لەوەی ئەو كارەی هەڵی‬ ‫بــژاردووە بەالیەوە پەســندە‪ ،‬چونكە‬ ‫كەسانێك هەن حەزی زۆریان بۆ فڕین‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم كاتێك دێتە ســەر كردار‬

‫مەرجێكــی ســەرەكیی‬ ‫زۆربەی كۆمپانیاكانە بۆ وەرگرتنی‬ ‫فڕۆكەوان‪.‬‬

‫ترس ڕێگریانــە‪ .‬ئەوە لــە كاتێكدایە‬ ‫لە وانەكاندا بەشــێوەی جۆراوجۆری‬ ‫پڕاكتیكی ترسیان ناهێڵرێت‪.‬‬ ‫خوێندن و فێربوون‬ ‫لــە (‪،)stockholm flight Academy‬‬ ‫ســااڵنە دوو كــۆرس دەخوێنرێت كە‬ ‫ئەوانیــش لــە مانگی یــەك و مانگی‬ ‫هەشــت دەســت پێ دەكەن و تا دوو‬ ‫ساڵ درێژ دەبێتەوە‪.‬‬ ‫شەش مانگی سەرەتا فێرخوازان فێری‬ ‫زمانی ئینگلیزی دەكرێن‪ ،‬ئەوە مەرجە‬ ‫هەموو فڕۆكەوانێك بیزانێت و ئەو زمانە‬ ‫بەزمانی فڕۆكە دادەنرێت‪ .‬دواتر شەش‬ ‫مانگ بە تیۆری شارەزای ئامێرەكان و‬ ‫چۆنیەتیی كار پێكردن و تەكنیكەكانی‬

‫فڕین ئاشــنا دەكرێت و بەشــێوازی‬ ‫ئەكادیمی دەیخوێنن‪.‬‬ ‫ســاڵی دووەم كردەییــە و بە پڕاكتیك‬ ‫وانەكان دەگوترێنەوە كە ســەرەتا بە‬ ‫فڕۆكەی بچــووك و دواتر بە فڕۆكەی‬ ‫نەفەرهەڵگــر كۆتــای بــە خولەكــە‬ ‫دەهێنرێت‪.‬‬ ‫ئــاالن ڕەئووف بــاس لــە پراكتیكی‬ ‫وانەكانیان دەكات كە قوتابییان دەبێت‬ ‫بە شــەو و لە كەشــوهەوای نالەبار و‬ ‫باراناویدا فڕین بكەن و لە فڕۆكەخانەی‬ ‫بچــووك و مــەودا كورتیشــدا بتوانن‬ ‫بنیشــنەوە‪ .‬جیا لەوە سیستەمی دوو‬ ‫فڕۆكەوانیش كــە لەیەك فڕۆكەدا دوو‬ ‫فڕۆكەوان هــاوكاری یەكتر دەكەن‪،‬‬ ‫یەكێكە لە وانەكانی فێرخوازان كە ئەوە‬

‫تێچووی فێربوون‬ ‫ئەگەرچی نە نەتــەوە و نە واڵت و نە‬ ‫بڕوانامە ڕێگر نین بۆ فێربوونی فڕین لەو‬ ‫ســەنتەرەدا‪ ،‬بەاڵم ڕەنگە تێچووەكەی‬ ‫ئاواتی فڕینی زۆر كەس هەر بە خەون‬ ‫بهێڵێتەوە‪.‬‬ ‫ی ‪ ١٠٠‬هەزار‬ ‫نرخــی فێربوون بەگشــت ‌‬ ‫دۆالرە‪ ،‬واتا بۆ ئەوەی ببیتە فڕۆكەوان‬ ‫لــەو ســەنتەرەی كەرتــی تایبەت‪،‬‬ ‫پێویستە ‪ ١٠‬دەفتەر دۆالرت لە بەركدا‬ ‫بێت كە ئەوەش بە شــوێنی مانەوە و‬ ‫خواردن و كتێب و چەند پێویستییەكی‬ ‫دوو ســاڵی هــەر فێرخوازێكەوەیــە‪.‬‬ ‫هەڵبەت ئــەو نرخە بــۆ فێرخوازانی‬ ‫دەرەوەی سویدە و سەرەتا سێ هەزار‬ ‫دۆالر دەدات و دوای گەیشــتنی بــۆ‬ ‫ســوید دەبێت ‪ ١٠‬هــەزار دۆالر بدات‪،‬‬ ‫ئەوەی تریش هەموو سێ مانگ جارێك‬ ‫‪ ١٠‬هەزار دۆالر دەدات‪ .‬ئاالن لەســەر‬ ‫نرخەكە دەڵێ‪“ ،‬تێچــووی فێربوونی‬ ‫فڕۆكەوانی لــە دنیادا بەرزە كە ئەوەی‬ ‫ئێمە ڕەنگە كەمترین بێت”‪.‬‬ ‫ئــەو ســەنتەرە‪ ،‬ئێســتە لــە خولی‬ ‫دووەمیدایــە و ‪ ٢٠‬قوتابیش تەواویان‬ ‫كــردووە‪ .‬دوای وەرگرتنــی مۆڵەتی‬ ‫فڕۆكەوانــی دەتوانــن وەك یاریدەدەر‬ ‫لە كورســی دەســتە ڕاســتی فڕۆكە‬ ‫دەستبەكار بكەن‪.‬‬ ‫ئاســۆ ئەحمەد عەلی یەك لەوانەی لە‬ ‫خولی یەكەمــی (‪stockholm flight‬‬ ‫‪ )Academy‬بەشــدار بووە‪ ،‬ئەو كە لەو‬ ‫سەنتەرە وانەی لەسەر حەوت جۆری‬

‫فڕۆكە‬ ‫وەرگرتووە‪ ،‬دەڵێ “من ئێستە بەباشی‬ ‫ئامادەم و لە هەوڵدام لە كۆمپانیایەكی‬ ‫فڕۆكەوانی كار وەچەنگ بخەم”‪.‬‬ ‫ئاسۆ لە ســوید نووسینگەی شۆفێری‬ ‫ئۆتۆمبێلی هەیــە‪ ،‬دوای وەدیهێنانی‬ ‫خەونی منداڵــی بــۆ فڕۆكەوانی لەو‬ ‫سەنتەرە‪ ،‬ئێســتە مۆڵەتی فڕۆكەوانی‬ ‫لە ســوید وەرگرتــووە و دەڵــێ‪“ ،‬بە‬ ‫هــەزار و ‪ ٢٠٠‬كات فڕین‪ ،‬پلەی كاپتن‬ ‫وەردەگرم”‪.‬‬ ‫لە مۆڵەتی فڕۆكەوانیدا‪ ،‬كات رۆڵێكی‬ ‫ســەرەكی هەیە‪ ،‬دوای ئــەوەی لەو‬ ‫ســەنتەرە بــە ‪ ٤٥‬كات فڕین مۆڵەتی‬ ‫فڕۆكەوانــی تایبــەت وەردەگریــت‪،‬‬ ‫پێویستە ‪ ١٠٠‬كات بفڕیت بۆ گۆڕینی بە‬ ‫مۆڵەتی بازرگانــی‪ .‬دوای ئەوە مۆڵەتی‬ ‫گشــتی دێت كە بۆ ئەوەیش پێویستە‬ ‫هەزار كات وەك یاریدەدەری كاپتن لە‬ ‫كورسی دەستەڕاستی فڕۆكە بفڕیت‪،‬‬ ‫تا پلــەی كاپتنت پێ دەدرێت‪ .‬خۆ ئەو‬ ‫كەســانەی لە ســەنتەری فڕۆكەواندا‬ ‫دەخوێنن‪ ،‬هەمووی بەســەر یەكەوە‬ ‫‪ ٢٥٠‬كات فڕینی دەبێت‪.‬‬ ‫لە ســوید ســەنتەری هاوشــێوەی‬ ‫ســەنتەرەكەی ئاالن كەم نین‪ .‬ئاســۆ‬ ‫كــە ســەردانی چەندانــی كــردووە‬ ‫دەڵــێ‪“ ،‬لــە ڕووی جۆریەتــی و‬ ‫خزمەتگوزارییەكانەوە‪ ،‬گەلێك لەوانەی‬ ‫تــر باشــترە”‪ .‬ئاالنــی بەڕێوەبــەری‬ ‫ســەنتەرەكەش لەبەر خواستی زۆری‬ ‫فێرخواز دەڵێ‪“ ،‬نیازمانە دوو سەنتەری‬ ‫تر لە كوردستان و ئیمارات بكەینەوە”‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫گەلۆ‬ ‫ئاكامی هەر شــەڕێك لێــك گیران و بــە ئەنجام‬ ‫نەگەیشتنی سیاسییە و كۆتاكەیشی خشتە و پالنی‬ ‫سیاسییە‪.‬‬ ‫وەك ئاگادارن و پتر لە دوو لەســەر سێی دنیایش‬ ‫بە بــڕوای تەواو و هــەزاران بەڵگــە‪ ،‬حكوومەتی‬ ‫نەگریسی داعشی شــیعە بە مەكۆی پەروەردەی‬ ‫تیرۆریزمان لە ڕۆژهەاڵتی ناوین و دنیا دەناســن و‬ ‫تەنانەت لەم ڕۆژانەدا كۆمەڵێكی زۆری داودەزگەی‬ ‫وەك سوپای پاسداران و‪ ....‬خرانە لیستەی رەشەوە‪.‬‬ ‫بەداخەوە ئەم ئافاتە هەم داگیركەری كوردســتان‬ ‫و هەم لەسەر سنووری هەرێمی كوردستانە كە بە‬ ‫هەوڵ و تێكوشــانی زۆری سەرۆكایەتیی بارزانی و‬ ‫لەخۆبردوویی و قارەمانیەتیی هێزی پێشــمەرگە‬ ‫و كاروانی ســوور خەاڵتی شەهیدان و حەماسەتی‬ ‫گەل‪ ،‬هەنگاوی بەرەو ریفراندۆم و ســەربەخۆیی‬ ‫ناوە‪.‬‬ ‫حكوومەتی ئێرانی كە لەسەر بناغەی پتەوی زیاتر‬ ‫لە نیو ســەدە كاری نهێنی و سیخوڕی پاشماوەی‬ ‫“ســاواك”ی شــا و پتر لە ‪ ٧٠‬ســاڵ ســیخوڕی‬ ‫راســتەوخۆی “كەی جی بی” رووسی بە ناو گەلی‬ ‫رەنجبــەران و حزبی تودە دامەزرا و ئاوێتەی ئاینی‬ ‫شیعەی پاشماوەی سەفەوییەكان كرا‪.‬‬ ‫واتە بە وەها ئەزموونێكــی بەرفراوانی پەروەردەی‬ ‫هەردوو جەمســەری وی كات‪ ،‬یانــی ئەمەریكا و‬ ‫رووســی داتەپیوو لە مەڕ فیل و هونەری سیاسیی‬ ‫دەوڵەمەنــد و چەكدار بوو‪ .‬ئــەم دوژمنە گەورەی‬ ‫كــورد‪ ،‬لە مابەینــی ئەم چەند ســاڵەی رووخانی‬ ‫ســەدام‪ ،‬ســەرەڕای وەی عێراقی بە هەســت و‬ ‫پێســتەوە هێناوەتە ژێر ركێفی خۆی‪ ،‬بە سەدان‬ ‫پێگەی ئاشــكرا و نهێنی لە هەرێمــدا هەیە و بە‬ ‫بەردەوامی بووەتــە هۆی ئاژاوە و گرفت لەســەر‬ ‫رێی كورد‪ ،‬بە تایبەتی ئەوەی كە لەو ســەروبەندە‬ ‫ســەرمایەداری كوردیش لە دایك بوو و ملی وەبەر‬ ‫بووژانەوەی خــۆی ناوە و هەر ئــەوەش خۆی لە‬ ‫خۆیدا لەگەڵ ئاوەدانی و گەشەكردنی پڕۆژەگەلی‬

‫پیشەسازی‪ ،‬پاشــماوەكانی چاخی دەرەبەگایەتی‬ ‫خستووەتە پەلەقاژە و دروستكردنی كۆسپ لە بڕگە‬ ‫جیاوازەكان‪.‬‬ ‫ئــەم هۆكارانــە و كۆمەڵێك هۆی تــری نەبینراو‪،‬‬ ‫ئــەو دەرفەتەی بۆ ئێــران خوڵقاند تا بە ئاشــكرا‬ ‫خــۆی بخزێنێتە ناو حزبی كــوردی و تەنانەت بە‬ ‫فەرمان و خراپییەكانی ئەوان سیاســەت بكەن! بۆ‬ ‫كۆمەڵگەش ئاشكرا بوو كە لغاویان لە دەست قاسم‬ ‫سولەیمانیدایە!‬ ‫لە نێوان ئەو چەند ســاڵەدا ســەرۆكایەتیی كورد‬ ‫بارزانی بە هەموو شێوازێك سازا لەگەڵ ئەو دۆخەدا‬ ‫تا بتوانێ لە هەمــوو روویەكەوە خۆی ئامادە بكات‬ ‫و ســەرنجی دنیا بۆ الی كورد رابكێشــی‪ .‬تا وەی‬ ‫شەڕی داســەپاوی داعشی بەسەردا هات‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫لێهاتوویی سیاسیی سەرۆك و هێزی پێشمەرگە و‬ ‫گەل و هاتنە ئارای هاوپەیمانیی جیهانی‪ ،‬هەرچەند‬ ‫باجی مرۆیــی زۆر درا‪ ،‬بەاڵم توانرا لمپوزی داعش‬ ‫بشكێ‪.‬‬ ‫شڵەژاویی دنیا لەڕووی یەك جەمسەری ئەمەریكا‪،‬‬ ‫وێڕانی بنەمای ئابووری‪ ،‬شــەڕی چەند ســاڵەی‬ ‫ناوچەكە لەوانە سووریا‪ ،‬دەستێوەردانی بێ سنووری‬ ‫ئێران لەو بێنە و بەردەدا‪ ،‬ســەرۆكایەتیی كورد بە‬ ‫لێكدانــەوەی وردی‪ ،‬لەوە دڵنیا بوو كە شــەڕێكی‬ ‫مەزنی تر لە دەســتپێكردنە و بە ئەزموونی شەڕی‬ ‫داعش‪ ،‬بە رووداوگەلی مێژوویی و‪ ...‬هاتە سەر ئەو‬ ‫بڕوایەی پێش ئەوەی پڕیشكی ئەو شەڕە مەزنەی‬ ‫داهاتوو بــەر كورد بكەوێت‪ ،‬بابەتــی ریفراندۆم و‬ ‫سەربەخۆیی راگەیاند‪ .‬ئەمە شۆكێكی هەرە گەورە‬ ‫بوو بۆ ئێــران و بە خەویش بیری لەوە نەدەكردەوە‬ ‫لە هەلومەرجێكی ئاوای هەرێمدا كە ئاماژەم پێ دا‪،‬‬ ‫بارزانی فەرمانێكی ئاوا بدات‪.‬‬ ‫ئــەم فەرمانەی بارزانی ئەگەر بــە وردی بە ناخیدا‬ ‫شــۆڕ بینەوە‪ ،‬جیا لە رەوتێكی ســالم و تا ســەر‬ ‫ئێســك دیموكراتی و مافی رەوای هەر گەلێكە لە‬ ‫دیاریكردنی چارەنووســی خۆی و بگرە یاسایی و‬ ‫كۆدەنگی دنیا و نەتــەوە یەكگرتووەكانی لەگەڵە‪،‬‬

‫هەرچەند لە باشــووری واڵت كۆماری كوردستان‬ ‫لە دایك دەبــێ‪ ،‬بەاڵم بەهەموو پێوەری زانســتی‬ ‫رەقەملێدانی نوێ لە ژین و ژیانی ‪ ٧٠‬ملیۆن كوردە ‪.‬‬ ‫ئەمە بە باشی هەموو داگیركەران لە سەروویانەوە‬ ‫ئێران هەســتی پــێ دەكات‪ .‬بۆیە كــە دەڵێم ئەو‬ ‫كوردەی مەزنترین مەكۆی تیرۆریســتی جیهانی‬ ‫خستە سەر ئەژنۆ‪ ،‬ئەوەیە‪:‬‬ ‫* ئەو خەونە مێژوویییەی بە هیاللی شــیعە وەدی‬ ‫دێت‪ ،‬بە هاتنە ئــارای كۆماری كوردســتان لێی‬ ‫دەبێتەوە بڵقی سەر ئاو ‪.‬‬ ‫* ئەو پێگەی ئێران لە عێراق هەیەتی راســتەوخۆ‬ ‫بەرەو الوازی و بگرە نەمان دەچێ‪.‬‬ ‫* هاتنە ئــارای یەكەم كۆمــاری دیموكراتی كورد‬ ‫لــە ڕۆژهەاڵتی ناوین بــە تایبەتی لــە بناگوێی‪،‬‬ ‫نەتەوەكانی تر ئێرانی داسەپا و بەسەریاندا دەخاتە‬ ‫جووڵەی بەرچــاو‪ ،‬لــە ســەرووی هەموویانەوە‬ ‫ڕۆژهەاڵتی داگیركراو‪.‬‬ ‫* ئــەوەی دنیا خەویان پێوە دەبینی‪ ،‬بتوانن شــەڕ‬ ‫بخەنە ناوخۆ و سنوورەكانی حكوومەتی تیرۆریستی‬ ‫ئێران‪ ،‬خۆ بەخۆ دێتە ئاراوە‪.‬‬

‫پێیانە‪.‬‬ ‫* بە راگەیاندنی كۆماری كوردســتان‪ ،‬جیا لە یاسا‬ ‫و رێســای نێودەوڵەتی لە ئاســتی حكوومەت‪ ،‬جا‬ ‫لەوەی دەچێتــە ریزبەندی مامەڵــە و یارمەتی و‬ ‫بە هانا هاتنــەوەی جیهانی بۆ بژێــوی كۆمەڵگە‪،‬‬ ‫پۆشــتەكردنی بەرفراوانی لەشــكر و بە سەپاندنی‬ ‫چەندان خاڵی یاســایی بەســەر عەرەبانــدا‪ ،‬ئەو‬ ‫وڕێنانەی جــاش قەڵەم و ســیخوڕەكان دەیكەن‬ ‫گوایە‪ :‬داگیركەران ســنوور دادەخــەن كە توانای‬ ‫ئەوەیان نییــە و وا گریمانە بكەین لە هەزار یەكی‬ ‫وا دەربچێت‪ ،‬دیســان باشــوور وەك چۆن بەپێی‬ ‫یاسای نێودەوڵەتی لە ‪17%‬ی پشتیوانی ئەرزی كە‬ ‫خۆ دەدا لە ‪ ١٥‬تۆن زێڕی خەوتووی عێراق‪ ،‬نەوەی‬ ‫نەوەی عەرەبان دەبێ باجی ئەنفال و جینۆســاید‬ ‫و كیمیابارانی كوردســتان بدەن‪ .‬بە كوردی پەتی‬ ‫ئەگــەر هیچ نــەكا‪ ،‬دوو قاتی ئەو ‪ ١٧‬لە ســەدەی‬ ‫وەردەگرێ‪.‬‬ ‫الی كاڵفامــان ئەمانە نەبینراوە و تــاك و تەرایان‬ ‫باوەڕیان نییە بێتە دی‪ ،‬چــون وا بیر دەكەنەوە بە‬ ‫دەســت عێراقە‪ .‬لە كاتێكدا كۆماری كوردستان بە‬ ‫رەســمی هاتە ئارا‪ ،‬بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دنیا‬ ‫لە بودجــە و داهاتی عێراق دەبــڕێ و بەبێ هیچ‬ ‫گرفتێك رادەســتی كوردســتانی دەكات‪ .‬بێن بیر‬ ‫بكەنەوە ئەڵمانیا ئێســتەیش پاشی ‪ ٧٠‬ساڵ‪ ،‬باجی‬ ‫كۆمەڵكوژیی ئیسرائیل دەدا‪ .‬لە كاتێكدا بە بەڵگەی‬ ‫فەرمــی عێراق ئەو تاوانانەی لــە دادگاكانی خۆی‬ ‫ددان پێدان ناوە و بە ســانایی و یاسایی بە سەریدا‬ ‫دەســەپێت‪ ،‬جگە لــەوەی مالیكی بــوو بە هۆی‬ ‫‪٧٤‬مین فەرمانی ئێزیدییانی كورد‪.‬‬

‫دووەم كە دیسان لە بەرژەوەندیی كوردە‪ ،‬تەواوی‬ ‫كارتی شــاراوەی شــانەی ســیخوڕی كە لەو ‪٣٨‬‬ ‫ســاڵەی تەمەنی پەروەردەی كردووە‪ ،‬بە بیستنی‬ ‫ئەو فەرمانەی ســەرۆك‪ ،‬خستیەگەڕ و ئاشكرا بوو‪،‬‬ ‫هەرچەند لە ئاســتی دەروونی رەنگدانەوەی لەناو‬ ‫خەڵكانێكــی كەم ئەزموونی كورد یــا نانەتەوەیی‬ ‫بــە دواوە بــووە و حاشــای لــێ ناكــرێ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەســتكەوتێكی هەرە گەورە بــۆ كوردپەروەران‬ ‫تا خۆیان لــەو خۆرەی ناوماڵی كــورد داتەكێنن‪.‬‬ ‫حكوومەتی هەرێم پێویســتە بە باشــترین شێوە‬ ‫لەمە كەڵك وەربگرێ و لە مەڕ بەرژەوەندی كۆماری‬ ‫كوردستان بە كاری بێنێ ‪.‬‬ ‫ئــەم بابەتــە بۆ خۆی جێــی شــەنوكەوی ورد و‬ ‫زانستییانەیە و دنیایەك ئەزموونی لێ هەڵدەگیرێ‪.‬‬ ‫هەر لە بڕگەی تەناهی تا ســەرهەڵدانی ســتوونی‬ ‫پەنجــەم پاشــی دەســتبەكاربوونی كۆمــاری‬ ‫كوردستان‪.‬‬ ‫لە كۆتادا پێویســتە دووبــارە ئاماژە بــەوە بكەم‪،‬‬ ‫بۆ ئــەوەی كۆی ئــەو هاوكێشــانە پێوەندیان بە‬ ‫ڕۆژهەاڵتی واڵتەوە هەیە‪ ،‬جەبــری مێژوویی ئەو‬ ‫ئەركە دەخاتە سەرشــانی هەموو الیەنی سیاسی‬ ‫ڕۆژهەاڵت تا هەرچی زووە بەرەی نیشتمانی بخەنە‬ ‫ســەرپێ و جێگە و پێگەی خۆیــان چ لە ناوخۆ چ‬ ‫لە ناوچەكە چ لە دنیا و چ لە كۆماری كوردســتانی‬ ‫داهاتوو‪ ،‬دەستنیشان بكەن و بە ئەركی نەتەوەیی‬ ‫و نیشــتمانی و ئەخالقی و سیاسی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫خۆیان هەســتن‪ .‬بەپێی هەموو پێوەری زانســتی‬ ‫و سیاســی تا ئەم الیەنگەلە سیاسییانە نەچنە ژێر‬ ‫چەتری بەرەی نیشتمانی رۆژهەاڵت‪ ،‬هەرگیز نابنە‬ ‫دیفاكتۆ لە هاوكێشەكان و مایەپووچ دەبن و دەبنە‬ ‫هۆی زیان لێدانی ڕۆژهەاڵتی بێ ناز ‪.‬‬ ‫ئومێد دەكەم ئەم چەند دێڕە هەم ئەركی نەتەوەیی‬ ‫و خزمەتم بۆ بێتــە ئەژماران و لە ئاســتی تنۆكە‬ ‫خوێنێكی دەریای لەشــكری پێشــمەرگەدا بێ و‬ ‫جێــی ئاوڕدانەوەی ســەرۆكایەتی هەرێم و كۆی‬ ‫الیەنی سیاسی ڕۆژهەاڵت بێ لەپێناو كوردستان‪.‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫هەرگیز ئێران ئاوا نەتاساوە ‪15‬‬


‫وتار‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪16‬‬

‫یوسف لەتیف‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫كورد لەناو ماڵی‬ ‫خراپ و بەرداشی‬ ‫دەوروبەردا‬ ‫“نییە دەســتێ دەرم بێنــێ لەناو ئەم گــۆڕە وێرانە‪،‬‬ ‫خاكم بەســەر بێالنە خۆم”‪ .‬ئــەوەی هەیە ئەوڕۆ بەها‬ ‫و پیرۆزییــەكان بچــووك دەكرێنــەوە‪ ،‬بەهۆی تۆڕی‬ ‫كۆمەاڵیەتی و پێشكەوتنی تەكنەلۆجیاوە‪ ،‬هەریەك بۆ‬ ‫خۆی دەتوانێ چی هەیــە بیگەیەنێ‪ ،‬ئەگەر زانی زیان‬ ‫بە ژیانــی دەگات‪ ،‬ئەوا ناوی خوازراو زۆرە و چ بوختان‬ ‫نامێنێ دەمی لێ بپارێزێ‪ ،‬الی گرنگ نییە لێكەوتەكان‬ ‫چۆن دەكەونەوە‪ ،‬بە خەیاڵیشــیدا نایــەت ناوزڕاندن‬ ‫بارستایی كوشتنی بە ئەنقەست ناخۆشە‪.‬‬ ‫هەرچــی دەســەاڵتی كوردییــە‪ ،‬یەكە و ســەری بە‬ ‫كێوێكەوەیە كەس مل نادا بەوەی پێكەوە كار بكەن‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی حوكمڕانییەكی باشتر و كاراتر بخەنە خزمەتی‬ ‫مێــژوو و خەڵكەكەیانــەوە‪ .‬هیچ بۆیــان گرنگ نییە‬ ‫ئەو دەرفەتە بە ئاســانی دووپاتە نابێتەوە و دەســت لە‬ ‫پشــتدانی بێگانە تەنیا بۆ دواكەوتنی كۆی كێشەكەی‬ ‫خۆتــە‪ ،‬بۆیە ئەم ناوماڵە تاكە خۆیان هەســت و زیانی‬ ‫قورســی لێ نەخوێننەوە‪ ،‬هیچ كــەس بۆیان بەخەم‬ ‫نابەت و بە دڵنیایییەوە كەســیش بــۆی گرنگ نییە و‬ ‫نایەت بۆمان رێك بخاتەوە‪.‬‬ ‫دەمكوتان لە هەموو شتێك‪ ،‬شكاندنی تێكڕای سیمبولە‬ ‫جوان و دیارەكانی میلەت‪ ،‬قسە زۆر و كەم بڕشت و كەم‬ ‫بەرهەمی و ناڕێكی حوكمڕانی‪ ،‬لە خوالنەوە بەدەوری‬ ‫خۆدا‪ ،‬هیچ بەرهەمێكی تری نەبووە‪ .‬كابرای ئیسالمی‬ ‫بۆی گرینگ نییە لە منەوەر و ســیمبولەكانی مێژووی‬ ‫واڵتەكەی بدرێ‪ ،‬هێندەی ناوی ســەحابەیەكی پێش‬ ‫هەزار و ‪ 400‬ساڵ بە هەڵە تەلەفوز نەكرێ‪.‬‬ ‫یەكێتــی الی گرینــگ نییە لــەو دەســەاڵتەی لە‬ ‫‪1991‬ـەوە تیایدا هاوبەشە چەندی زووتر سیستەماتیك‬ ‫بكــرێ و چەوتییەكی راســت بكرێتــەوە‪ .‬بۆیە دێت‬ ‫هێندەی تــر بارگرانــی دەكات و دەیخنكێنێ و ‪100‬‬ ‫هەزار خانەنشینی حزبی بەســەردا دەكات بە ماڵ‪ ،‬لە‬ ‫پشــتەوەیش بۆڵەبۆڵیان پێ دەكات دژ بە دواكەوتنی‬ ‫مووچەكانیان‪.‬‬ ‫هەرچی ئۆپۆزســیۆنە دنیا كاول بێ بۆی گرینگ نییە‪،‬‬ ‫تەنیا دەیەوێ جێی خۆی بكاتــەوە و ئەوەی یەكێتی‬ ‫و پارتــی پێیان نەكرابێ لــە دزی و گەندەڵی‪ ،‬ئەوا ئەو‬ ‫بۆیان پــڕ بكاتەوە‪ ،‬هەرچی دەوروبــەرە نەك نایانەوێ‬ ‫كورد دەوڵەتی هەبێت‪ ،‬بگرە بۆی بلوێ بە رۆژی نیوەڕۆ‬ ‫ســەرمان دەبڕن‪ ،‬وەك چۆن لە سەرجەم دەسەاڵتە لە‬ ‫دوای یەكەكانی هەموویان بینیمان ماڵێكی كورد نییە‬ ‫قوربانی نەدابێت‪ ،‬بۆیە دەستگیرۆیی و دەست تێكەاڵوی‬ ‫دەست لە پشــدانی هەریەكەیان‪ ،‬تەنیا بۆ كۆیلەكردنی‬ ‫میلەتەكەمانە‪ ،‬بێگومان لە هیچ پارچەیەكی كوردستاندا‬ ‫كورد ئەو دەسەاڵتەی نەبووە‪ ،‬حوكمی ناوەند بڕوخێنێ‬ ‫و دەســتەاڵتێكی دیموكراتخــواز لە شــوێنیان جێ‬ ‫بكاتــەوە‪ ،‬ئەوەی توانیویەتی تەنیــا بەرگریی لە خۆی‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫ئێســتە هەلومەرجەكە گۆڕاوە‪ ،‬كۆی ئەو دەســەاڵتە‬ ‫دیكتاتۆرانــە مەترســی لەناوچــوون و پارچەبوونیان‬ ‫لەسەرە‪ ،‬بۆ كورد گرینگ نییە لە جێیان دەسەاڵتێكی‬ ‫دیموكراتیخــواز شــوێنیان بگرێتــەوە‪ ،‬چونكە لێیان‬ ‫نائومێد بووە و مێژوویشــیان ئەوە ناسەلمێنێ كە ئەو‬ ‫جۆرە سیســتەمەیان لێ هەڵەنجێ‪ .‬لــەوەش گرنگتر‬ ‫ئەوەیە كورد خــۆی قەوارەیەك بۆ خــۆی چێ بكات‪،‬‬ ‫چونكە سەركەوتنە سەر لووتكەی “ئەڤرێست”یش هەر‬ ‫بە هەنگاوێك دەســت پێ دەكات‪ .‬بەاڵم با لە هەنگاوی‬ ‫یەكەم دڵەڕاوكەمان نەبێ و لێی پاشــگەز نەبینەوە‪ ،‬لە‬ ‫لێكەوتەی زیانەكانی نەترسین‪ ،‬چونكە هێندەمان ئازار‬ ‫چەشتووە‪ ،‬لێكەوتەی ئەم پرســەیش نامانخات‪ ،‬بۆیە‬ ‫دەبێ سوور بین لەسەر سەندنی مافی رەوای خۆمان‪.‬‬ ‫راســتە ترس هەیــە لــە دوای ســەركەوتن هەمان‬ ‫دەســەاڵتی گەندەڵ و ناپیشــەیی و ئیــدارەی خراپ‬ ‫ببینەوە‪ ،‬بەاڵم مەحاڵە میلەتێــك تاك بە تاكی قوربانی‬ ‫دابێت تا ســەر قبووڵ بدات ئیــدارەی خراپی بدرێ‪،‬‬ ‫بۆیە لــە قۆناغی داهاتــوودا یان دەبێــت حكوومەت‬ ‫زۆر كارا و لێهاتووانــە خزمەت بكات و ســامانی واڵت‬ ‫بخاتەوە ناو ژیانــی خەڵك‪ ،‬یان خەڵك جێگرەوەی باش‬ ‫دیاری دەكات‪ .‬بۆیە ئەوەی ئەم چەند ساڵە دەگوزەرێ‬ ‫واقیعەكە قبووڵی دەكات بەهۆی شەڕی درێژخایەن و‬ ‫ئاوارەی بێشومار و تەنگژەی دارایی‪ ،‬بەاڵم ئەمە ناتوانێ‬ ‫بەردەوام بێت و هیچ پاساوێك بەردەوامیی پێ نادات‪.‬‬

‫شەماڵ نووری‬

‫لێــدوان و هەڵســوكەوتە دژ بەیەكــەكان و‬ ‫هەڵوێســتی تەموموژاویی حزبە كوردســتانییەكان‬ ‫لەبــارەی ریفراندۆم و زەقكردنەوە و گواســتنەوەی‬ ‫هەڕەشــە و ویســتەكانی ویالیەتی فەقهی لەسەر‬ ‫ســەربەخۆیی كوردســتان‪ ،‬ئاســتی مەترسیداری‬ ‫دەستێوەردانی واڵتانی هەرێمی بە “تایبەتی ئێران”‬ ‫لە كاروباری كوردســتان دەردەخات‪ ،‬هاوشــێوەی‬ ‫ئەو دەســتێوەردانانەی واڵتانی كەنــداو و یەمەن و‬ ‫فەڵەستین و لبنان و عێراق و سووریا‪ ،‬چەندان ساڵە‬ ‫گرفتاری بوون و پەرلەمانەكانیانی پەك خستووە‪.‬‬ ‫گەمەكــردن بە ویســتی داگیركارانی كوردســتان‬ ‫بەتایبەتی لەالیــەن ئێرانەوە‪ ،‬تەنیا بە زیانی خەڵكی‬ ‫كوردستان و ئەو حزبانە تەواو دەبێت كە كەوتوونەتە‬ ‫ژێــر هەژموونی ئەو واڵتــەوە‪ ،‬چونكــە بەدرێژایی‬ ‫تەمەنی كۆماری ئیســامی هیچ حزب و الیەنێكی‬ ‫دۆســتی ئەو واڵتە نەیتوانیوە بــە نزیكبوونەوە لێی‬ ‫دەســتكەوتی هەبێــت‪ ،‬تەنانــەت ئــەو ناوچانەی‬ ‫كەوتوونەتە ژێــر ركێڤی ئێرانــەوە خەڵكەكەی بە‬ ‫بەردەوامــی لە خراپترین دۆخــی ئابووری و بژێوی‬ ‫ژیاندا دەمێننەوە‪ ،‬لە باشووری لبنان حزبواڵ تێكەڵ‬ ‫بە حكوومەت كــراوە و داودەزگەكانی ئەو واڵتەی‬ ‫پەك خســتووە و رۆژانــە حووســییەكان قەتڵوعام‬ ‫دەكرێن و دۆخی ســووریاش هەرچێی باســكردن‬ ‫نییە‪ ،‬لە عێراقیش ‪ 100‬هەزار چەكداری حەشــدی‬ ‫بەناوی جیاجیاوە دروست كراوە و سەدان پاكستانی‬ ‫و ئەفغانیشــی خزاندووەتە ناو ئەمانــەوە‪ ،‬نەك تەنیا‬ ‫هەڕەشــەن بۆ سەر ســوننەی عەرەب‪ ،‬بەڵكو جێی‬ ‫مەترسی و هەڕەشەن لەسەر خەڵكی كوردستان‪.‬‬ ‫ئەمڕۆ هەردوو مەرجەعیەتــی نەجەف و ویالیەتی‬ ‫فەقێ مەزەویان تێكەڵ بە سیاسەت كردووە و حەشد‬ ‫و چەكداركردنــی شــیعە بە موقــەدەس دادەنێن‪،‬‬ ‫ویالیەتی فەقــێ چیتر ناچار نییە چــاو لە خەڵكی‬ ‫كوردستان سوور بكاتەوە و لەڕێی سوپای پاسداران‬ ‫و دەزگە سیخورییەكانی خۆیەوە دۆخی هەرێمەكە‬ ‫لەوە زیاتر تێك بدات و بەهۆیەوە‬

‫نووری بێخاڵی‬

‫كورد كە بە درێژایی ســەدان ســاڵ بە دەســت‬ ‫ســتەمی دوژمــن و داگیركەران و شــۆڤینیزمی‬ ‫نەتەوەی سەردەســت‪ ،‬ئازاری چەشتووە‪ .‬هاوكات‬ ‫بەهۆی ئەم داگیركاری و دڕندەیییەی سیســتەمە‬ ‫حوكمڕانــەكان‪ ،‬نــەك تەنیــا لە مافــە نەتەوەیی‬ ‫و دیموكراســییەكانی بێبــەش كــراوە‪ ،‬بەڵكــو‬ ‫مافی مرۆیشــی پێ ڕەوا نەبینــراوە‪ .‬مافی ژیان و‬ ‫هەناســەدان و بە خاوەن دەركەوتن لە شوناس و‬ ‫زمان و كولتووری خۆی‪ ،‬مافگەلێك كە سروشتكرد‬ ‫و خوداییــن‪ .‬بۆیــە كاتێ دێتە ســەر ئــەوەی لە‬ ‫هێنانەدی ئەمانجە ستراتیژییەكەی كە سەروەریی‬ ‫نیشتمانی و شــكۆی نەتەوەیییە نزیك دەبێتەوە‪،‬‬ ‫هاوكات هەلی ئەوەی بۆ دەڕەخسێ‪ ،‬ببێتە خاوەن‬ ‫قەوارە و ســەروەریی خۆی‪ ،‬دەبێ هەمیشە ئەوەی‬ ‫لەبەرچاو بێت دەوڵەتی كوردســتان بنیات دەنێ‪،‬‬ ‫نەك دەوڵەتی كوردی‪.‬‬ ‫یەكێك لەو دەسكەوت و سەروەرییە مێژوویییانەی‬ ‫كورد شــانازی پێوە دەكات‪ ،‬ئەوەیە كوردســتان‬ ‫بــە درێژایی مێــژوو‪ ،‬ســەرزەوینی پێكەوەژیانی‬ ‫ئاشــتییانەی نێوان نەتەوە جیــاوازەكان (كورد‪،‬‬ ‫توركمان‪ ،‬ئاشــووری‪ ،‬كلدانی‪ ،‬سریانی‪ ،‬ئەرمەنی)‬ ‫و ئاینەكان (مســوڵمان‪ ،‬جوو‪ ،‬مەسیحی‪ ،‬ئێزیدی‪،‬‬ ‫كاكەیی‪ ،‬ســابیئە و‪ )...‬بووە‪ .‬بــەو مانایەی دواجار‬ ‫ئەوانیــش وەك كــورد هاوواڵتیی ئــەم واڵتەن و‬ ‫دەبێ لە بەری سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان‬ ‫بخۆن‪ .‬ئاخر هەر بۆ نموونە‪ ،‬كەم نین ئەو ئێزیدی‪،‬‬ ‫كاكەیی و مەســیحییانەی لە ڕیزی بزووتنەوەی‬ ‫ڕزگاریخوازیی كوردســتان لە ســەردەمی شــاخ‬ ‫و پێشــمەرگایەتی لەگەڵ ڕۆڵەكانــی كورددا‪ ،‬لە‬ ‫یەك ســەنگەر گیانیان بەخت كردووە‪ .‬وەك چۆن‬ ‫چەندان تیكۆشەریشیان هەر بەهۆی پابەندبوونیان‬ ‫بــەم پرەنســیپە شۆڕشــگێڕییانەی بزووتنەوەی‬ ‫ڕزگاریخوازی كوردســتان‪ ،‬لــە گرتووخانەكاندا و‬ ‫لەژێر زەبری ئەشــكەنجەی جەالدەكاندا گیانیان‬ ‫بەخشی‪.‬‬ ‫كەواتــە بۆ ئەوەی هەمووان بــەری هاوواڵتیبوون‬ ‫لە درەختی دەوڵەتی داهاتــوودا بڕنن‪ ،‬هەموویان‬ ‫شانازی بە وەدیهێنانی ئەو ئامانجە بكەن‪ ،‬هەموویان‬ ‫پێگیربن بــە پێكەوەژیانی ئاشــتییانە‪ ،‬هەموویان‬ ‫هەســت بكەن ڕێز لە بــوون و بەها و شوناســی‬ ‫مرۆیی‪ ،‬نەتەوەیی و ئاینــی و كولتوورییان گیراوە‬

‫پەرلەمانی كارا بە ویستی‬ ‫ئێران‬ ‫هەســتی كوردانی رۆژهەاڵت بورووژێنێت و شەڕ و‬ ‫پێكــدادان ببەنەوە شــار و شــارۆكەكانی ئەودیو‪،‬‬ ‫بەڵكو لەرێــی بریكارەكانییەوە ویســتی مەزەوی و‬ ‫شــیعەگەری خۆی جێبەجێ دەكات و ئاستەنگ لە‬ ‫بەردەم ریفراندۆم و سەربەخۆیی دادەنێت‪.‬‬ ‫ئێــران و توركیــا و عێــراق كــە دژی ریفراندۆم و‬ ‫سەربەخۆیی كوردستان راوەستاون‪ ،‬خۆیان خاوەنی‬ ‫هیــچ ئەلتەرناتیڤێــك نین بۆ لكاندنی كوردســتان‬ ‫بە عێراقەوە و نازانن لەســەر چ بنەمــا و پڕۆژەیەك‬ ‫پێكەوەژیانی شیعە و سوننە و كورد مسۆگەر بكەن‪.‬‬ ‫كاراكردنــەوەی پەرلەمان بەویســتی ئێران تەنیا بۆ‬ ‫دووبارە خوڵقاندنی ملمالنێیەكی حزبی بەرتەســكە‬ ‫لــە نێــوان حزبەكاندا‪ ،‬نــەك بۆ رێكخســتنەوەی‬ ‫یەكڕیزی ناوماڵی كــورد و دۆزینەوەی دەریچەیەك‬ ‫تا گرفتە سیاســی و ئابوورییەكانی كوردستانی پێ‬ ‫چارەســەر بكات و هەموو پێكەوە بەرەو ریفراندۆم و‬ ‫سەربەخۆیی هەنگاو بنێین‪ ،‬كاركردنەوەی پەرلەمان‬ ‫بە ویســتی ئێــران‪ ،‬تەنیا بــۆ ئەوەیە ئــەو دەزگە‬ ‫یاسادانەرە بكات بە دەســكەال بۆ دووبارەكردنەوەی‬ ‫ئەزموونی باشــووری لبنان كە بەهۆیەوە هەڵبژاردن‬ ‫و حوكمڕانی و پرۆسەی ئابووری و سیاسی لەو واڵتە‬ ‫پەك خستووە‪.‬‬ ‫هەڕەشەكانی ئێران بەشێوەی راستەوخۆ بێ هودەیە‪،‬‬ ‫چونكە تێكچوونی پێوەندییەكانی لەگەڵ كوردستان‪،‬‬ ‫واتا بااڵدەســتبوونی هەژموونی توركیا لە ناوچەكە‪.‬‬ ‫لە قۆناغــی داهاتوودا هەموو نیشــانە و ئەگەرەكان‬ ‫بەو ئاراســتەیە دەچن شەڕی ناتەقلیدی و بریكاریی‬ ‫لەالیەن ئێرانەوە دژی كوردستان و ناوچەكە ئاڵۆزتر‬ ‫دەبێــت و ئەمەریــكاش بەمە دەیەوێت شــەڕێكی‬ ‫ئیســتنزاف دژ بە ئێران پێڕەو بكات‪ ،‬چونكە ترەمپ‬ ‫و رۆژئاوا ناتوانن بە یاســا و عورفە نێودەوڵەتییەكان‬ ‫بەرامبەر ئێران هیچ بكەن‪ ،‬دەمێنێتەوە دیپلۆماسیی‬ ‫كوردی و زیرەكی حزبە كوردســتانییەكان كە تا چ‬ ‫ئاستێك بەتەواوەتی رادەســتی ویستی پاوانخوازی‬ ‫ئێران بوون‪.‬‬

‫لە ناوخۆی هەرێمەكەشــدا ئەو پرسیارەی پێویستە‬ ‫حكوومەت وەاڵمی بداتەوە ئەوەیە‪ :‬ئایا تا چ ئاستێك‬ ‫حكوومەت و بەرپرسانی بااڵی كە زۆرینەی لە پارتی‬ ‫و یەكێتی پێك هاتوون‪ ،‬ویســتی چارەســەركردنی‬ ‫گرفتەكانیان هەیــە؟ بەتایبەتــی بابەتی مووچە و‬ ‫بەگەڕخســتنەوەی پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووری و‬ ‫دۆزینەوەی چارەســەركردنی تەنگژەی سێ ساڵەی‬ ‫دارایی‪ ،‬چونكە بەهەموو پێــوەرەكان ئەم بارودۆخە‬ ‫ئاڵۆز و تەمومژاوییە زۆر دەخایەنێت‪ ،‬لەو ماوەیەشدا‬ ‫نابێت ژیان بوەســتێت بۆ ئەوەی گەمەكارێكی باش‬ ‫بیت لە ناوچەكەدا و نەبیت بە پارووی ئاسانی واڵتانی‬ ‫هەرێمــی وەك ئێســتە دەیبینین بێ شــەرمكردن‬ ‫لــە خوێنی شــەهیدان و ئــەو هەمــوو خەبات و‬ ‫گیانفداكارییە‪ ،‬خەریكە كوردستان دابەشی دووبەرە‬ ‫دەبێت بەرەی ریفراندۆم و ســەربەخۆیی – بەرەی‬ ‫دژە سەربەخۆیی‪.‬‬ ‫رەنگــە ئــەم دووبەرەیــە لــەڕووی سیاســییەوە‬ ‫هەڵوێستەكانیان تا ئاستێكی زۆر یەكال بێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەڕووی ئابوورییەوە هیچیان خاوەنی پرۆســەیەكی‬ ‫ئابووری نین بۆ ئێســتە و دوای ریفراندۆم‪ ،‬ئەمەش‬ ‫تــرس و دڵەڕاوكێی الی خەڵكی دروســت كردووە‬ ‫تا ئەو شــوێنەی هەندێك خەڵكــی ناچار كردووە بە‬ ‫كۆگەكردنی ئازووقە و پێداویستییە سەرەكییەكانی‬ ‫ژیان‪ ،‬ئەمە هەر لە خــۆڕا نەهاتووە‪ ،‬چونكە خەڵكی‬ ‫بەشمەینەتی كوردستان بە درێژایی مێژووی حوكمە‬ ‫داگیركارەكانی سەفەوی و عوسمانی و قەومەچەی‬ ‫عەرەبــی رووبــەڕووی گەمارۆ و شــەڕی ئابووری‬ ‫بوونەتەوە‪ ،‬ئەو شەڕەی لە سەردەمی سەدام حوسێن‬ ‫و دواتــر مالیكی و ئێســتە عەبادی بــە پیرۆزبایی‬ ‫ژێــر بەژێری مەرجەعیەت درێــژەی پێ دراوە‪ ،‬لەم‬ ‫نێوەندەشــدا هاوواڵتییان و ماڵباتی شــەهیدان و‬ ‫قوربانییانی ئەنفال و كیمیاباران و تەرحیل و تەعریب‬ ‫لە چاوەڕوانی موعجیزەی رێكخستنی ناوماڵی كورد‬ ‫و یەكڕیزیی نێوان حزبەكانن‪ ،‬ئەگەرچی سەردەمی‬ ‫موعجیزە بەسەرچووە‪.‬‬

‫دەوڵەتی كوردستان نەك‬ ‫دەوڵەتی كوردی‬ ‫و دەگیرێ‪ ،‬پێویستە ناسنامەی ئەم دەوڵەتە جێی‬ ‫هەموو ئەوانەی تێدا ببێتەوە‪ ،‬لەمەشدا تەنیا ناوی‬ ‫كوردستان وەك جیۆگرافیا و مێژوو‪ ،‬وەك نموونەی‬ ‫بەرزی ناو ژیانی ئاشتەوایی پێكهاتەكان‪ ،‬دەتوانێ‬ ‫گوزارشت لەم هەمەڕەنگی و فرەكولتوورییە بكات‪.‬‬ ‫كــورد ئەگەرچی لەو ناوەدا و بە درێژایی مێژووی‬ ‫داگیركاریی واڵتەكەی‪ ،‬بەشی شێر و زۆر لەوەیش‬ ‫زیاتری لە خەبات و قوربانیدان بەركەوتووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەمیشــە دەبێ یادەوەریی بچێتەوە سەر ڕۆژانی‬ ‫چەوسانەوەی خۆی بەدەستی بیری شۆڤینیزمی‬ ‫گەالنــی سەردەســت و حوكمڕانەكانیان‪ .‬دەبێ‬ ‫بەردەوام ئاوڕێكی لە دواوەی خۆی بێت و تارمایی‬ ‫ئەو جیاكارییە نەتەوەیــی و ئاینی و كولتووری و‬ ‫نەژادییە ببینێ كە دوژمنان لەســەر واڵتی خۆی‬ ‫دەرهەقیــان پێڕەویان دەكرد‪ .‬پێویســت دەكات‬ ‫دەست بەم شانازی و سەروەری و شكۆیەوە بگرێت‪،‬‬ ‫بەوەی چــۆن لە ڕابردوو و ئێســتە داكۆكیكاری‬ ‫مافــی پێكهاتەكانی تری نــاو واڵتەكەی بووە‪ ،‬لە‬ ‫داهاتووشــدا ڕژدتر دەبێت لەســەر ئەم پەیام و‬ ‫پرەنســیپە مرۆیی و ئەخالقییەی‪ .‬ئەمەش تەنیا‬ ‫بەوە دەكرێ خــۆی لەبەرچاوتەنگیی نەتەوەیی‬ ‫دوور بگــرێ‪ ،‬ژەهــری شــۆڤینیزم نەڕژێنێتــە‬ ‫هۆشیاریی نەوەكانی‪ ،‬دەبێ دەوڵەتی كوردستان‪،‬‬ ‫دەوڵەتــی فرەڕەنگ و فرەدەنگیــی پێكهاتەكان‪،‬‬ ‫پەیام و سەرمەشــقی كاری بێت‪ .‬كاتێك دەڵێین‬ ‫دەوڵەتی كوردســتان‪ ،‬ئەمە هیچ لە ناســنامەی‬ ‫مێژوویی و جیۆگرافیی كوردبوونی ئەو خاكە كەم‬ ‫ناكاتەوە‪ ،‬هێندەی بەها و ســەنگێكی زیاتری پێ‬ ‫دەدات‪.‬‬ ‫بەداخەوە لە ســەروبەندی ڕیفراندۆم و پرســی‬ ‫ســەربەخۆییدا‪ ،‬جار جار لێــرە و لەوێ دەنگێكی‬ ‫نەشاز‪ ،‬گوتارێكی ســەقەت‪ ،‬پەیامێكی نەخۆش‬ ‫(ئیتر بە ئاگایییەوە بێت‪ ،‬یــان نائاگایی‪ .‬بە زانایی‬ ‫بێت یــان نەزانی‪ .‬لــە هۆشــیارییەوە بێت‪ ،‬یان‬ ‫سەرخۆشــی‪ ،‬بە ئەنقەست بێت‪ ،‬یان هەڕەمەكی‪،‬‬ ‫بە نیازخراپییەوە بێت‪ ،‬یان سادەیی و ساویلكەیی)‬ ‫دەبیســتین‪ ،‬دەوڵەتی كوردی كردووەتە دروشم‬ ‫و دەیجووێتەوە‪ .‬لە كاتێكــدا ئەو ئامانجەی كورد‬ ‫قوربانــی لەپێنــاو دا‪ ،‬خوێنی لە ڕێگەدا ڕشــت‪،‬‬ ‫دەوڵەتی كوردســتان و بنەماكانی دیموكراسیی‬ ‫و كۆمەڵگەیەكی ڕەنگاوڕەنــگ بووە‪ .‬واتە خەمی‬

‫كورد بە درێژایی مێژووی شــۆڕش و تێكۆشانی‪،‬‬ ‫خەمە ســەرەكییەكەی هەر بنیاتنانی دەوڵەت و‬ ‫ســەروەری نەبووە‪ ،‬بەڵكو بنەما و بەها بەرزەكانی‬ ‫دیموكراســیی و پێكەوەژیانــی ئاشــتییانە و‬ ‫دادپەروەیــی كۆمەاڵیەتی‪ ،‬ئامانج و ســتراتیژی‬ ‫بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد بوونە‪.‬‬ ‫لەم گۆشەنیگایەوە و بۆ ئەوەی ئەم ئامانجانە بێنە‬ ‫دی‪ ،‬دەوڵەتی كوردســتان بە شوناسی نیشتمانی‬ ‫دیموكراســییانەی خــۆی‪ ،‬نــەك بە شوناســی‬ ‫نەتەوەیــی بەرچاوتەنــگ‪ ،‬بەرجەســتەكەری‬ ‫ڕاستەقینەی ئەم بنەما و بەهایانە دەبێ‪ ،‬وەك چۆن‬ ‫بناغەی پتەوی گەشەپێدانی پێكەوەژیان دەبێت‪.‬‬ ‫دەوڵەتێــك دەبێت تیایدا مرۆڤ بــە بوون و بەها‬ ‫سروشتییەكەی خۆیەوە‪ ،‬بە شوناسە مرۆیییەكەی‬ ‫خۆیەوە‪ ،‬بەر لە شوناســە ڕەگەزی و نەتەوەیی و‬ ‫ئاینــی و مەزەوییەكەی‪ ،‬ســەرچاوە و ســەنتەر‬ ‫دەبێت‪ ،‬بەو مانایەی چەمكی هاوواڵتیبوون چەقی‬ ‫بایەخدانی دەبێت‪ .‬ڕوونتر بڵێین‪ ،‬دەبێ دەوڵەتێك‬ ‫بێت (وەك چۆن بە درێژایی ئەزموونی ‪ 26‬ساڵەی‬ ‫دوای ڕاپەڕین پێكهاتــەكان مافیان پارێزراو بوو‪،‬‬ ‫ســەرەڕای گلەیی و ڕەخنەمان لە هەندێ بواردا)‬ ‫ســبەی ڕۆژیش لە ســای دەوڵەتی كوردستاندا‪،‬‬ ‫هاوشێوەی كورد (ئاشــووری‪ ،‬سریانی‪ ،‬كلدانی و‬ ‫توركمان‪ .‬مەســیحی‪ ،‬ئێزیدی‪ ،‬جوو‪ ،‬كاكەیی و‬ ‫سابیئە) هەست بەوە بكەن هاوواڵتیی كوردستانن‪.‬‬ ‫دواجــار نابێ ئەوەمــان لەبیر بچێــت‪ ،‬ئەو بنەما‬ ‫و بناغەیــەی دەتوانێ ئەو ناســنامە نیشــتمانی‪،‬‬ ‫دیموكراســی و مەدەنییەی دەوڵەتی كوردستان‬ ‫مســۆگەر و پتەو بــكات‪ ،‬ســیكۆالریزمە‪ ،‬دیارە‬ ‫ئەویش گرێدراوی بوونی دەستوورێكی سیكۆالرە‪.‬‬ ‫واتە دەبــێ دەوڵەتــی كوردســتان دەوڵەتێكی‬ ‫ســیكۆالر بێت‪ ،‬نەك دەوڵەتی ئاینــی و مەزەوی‬ ‫و تەریقــەت‪ .‬دەوڵەتێــك بێــت ئازادییەكانــی‬ ‫تاكەكەس و گشــت‪ ،‬مافەكانی مرۆڤ بە گشتی و‬ ‫لەناویاندا ئازادی و مافەكانی ژن مســۆگەر بكات‪.‬‬ ‫دەوڵەتێك لە ئاســت پێداویستییە كۆمەاڵیەتی و‬ ‫خزمەتگوزارییە ژیانییەكانی (ئاسایش‪ ،‬هەلی كار‪،‬‬ ‫گوزەران‪ ،‬پەروەردە‪ ،‬تەندروســتی) هاوواڵتییاندا‬ ‫بێت‪ ،‬دەوڵەتێك كار بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و‬ ‫وەك یەكی هاوواڵتییان لە بەردەم یاسا لە ئەرك و‬ ‫مافدا بكات‪.‬‬


‫ژیڤان خۆرانی‬

‫شاری بێ ماخۆ‬

‫وشە‪ /‬كۆیە‪ -‬زامدار ئەحمەد‬

‫مەســعوود محەمەدی كوڕی مــەالی گەورەی‬ ‫كۆیــی‪ ،‬بــە ڕووناكبیر‪ ،‬ڕۆشــنبیر‪ ،‬ڕۆشــنفكر‪،‬‬ ‫نووســەر‪ ،‬نالیناس‪ ،‬تەنانەت بە فەیلەســووفیش‬ ‫ناوی دەھێنرێ‪ .‬لەماوەی ژیانیدا زیاتر ســەرقاڵی‬ ‫خوێندنەوە و نووســین و لێكۆڵینــەوە بووە‪23 ،‬‬ ‫كتێب بەزمانی عەرەبی و بە زمانی كوردی و زیاتر‬ ‫لە ‪ 50‬وتــاری لە بوارەكانــی (مێژوویی‪ ،‬ئەدەبی‪،‬‬ ‫ھزریی‪ ،‬سیاسیی‪ ،‬ئاینیی‪ ،‬فەلسەفی) نووسیوە‪.‬‬ ‫نەجلە ڕەئووف ناســراو بە نەجلەی شێخ ڕەئووف‪،‬‬ ‫لە ساڵی ‪١٩٦١‬دا لەگەڵ مەسعوود محەمەد ژیانی‬ ‫ھاوبەشــیان پێك ھێنا‪ .‬نەجلە بۆ "وشە" باسی لەوە‬ ‫كرد‪ ،‬مەســعوود محەمەد (‪ )٢٠٠٢-١٩١٩‬كەسێكی‬ ‫زۆر تایبەت بوو‪ ،‬لــەڕووی كۆمەاڵیەتییەوە خزم‬ ‫و دۆســتەكانی خــۆش دەویســت و و ڕێزی لە‬ ‫گشتیان دەگرت‪ ،‬ئەوەی سەردانی ماڵی بكردایە‪،‬‬ ‫زۆر دڵخۆش دەبوو و بەیەكەوە كاتێكی خۆشیان‬ ‫بەسەر دەبرد‪ .‬لەڕووی نووســین و بیركردنەوە و‬ ‫تێفكران‪ ،‬كەســێكی بااڵ و پڕ زانیاری بوو‪ ،‬چونكە‬ ‫ســااڵنی (‪ ١٩٤٥‬تــا ‪ )١٩٥٢‬ماوەی ئــەو حەوت‬ ‫ســاڵە‪ ،‬بەبەردەوامی لە خەڵوەت و خوێندنەوە و‬ ‫گۆشــەگیریدا بوو‪ .‬زۆربەی كاتەكانــی لە ماڵەوە‬ ‫بەسەر دەبرد و لەناو خوێندنەوە و نووسیندا تەواو‬ ‫گۆشەگیر بووبوو‪.‬‬ ‫دكتۆر ئاراس محەمەد ســاڵح توێژەر و مامۆستای‬ ‫زانكۆی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند‪ ،‬مەسعوود‬ ‫محەمــەد لەنــاو ژینگــەی ئاینــی و لــە ماڵی‬ ‫كەســایەتییەكی ئاینی مونــەوەری وەك مەالی‬ ‫گەورەی كۆیە و شــاری كۆیەدا پێ گەیشــتووە‬ ‫و ھاتووەتــە دنیای نووســین و ڕۆشــنبیرییەوە‪،‬‬ ‫بێگومــان ھەموو ئەوانە ڕۆڵــی گەورەیان ھەبووە‬ ‫لە جیھانبینــی ئەم بیرمەندەدا‪ .‬ئــەو ڕووناكبیر‬ ‫و نووســەرە بەتوانایەی كــورد‪ ،‬كاریگەری زۆری‬ ‫ھەبووە لەسەر بزاڤی ڕۆشنبیری و فكری كورد لە‬ ‫سەدەی بیستەمدا‪ ،‬بەتایبەتی لە بوارەكانی فكر و‬ ‫ئەدەب و زمانەوانی و زۆر بواری تردا‪.‬‬ ‫ئاراس محەمەد لە ماوەی ڕابردوودا توێژینەوەیەكی‬ ‫لەبارەی مەســعوود محەمــەد لە كۆنفرانســی‬ ‫نێودەوڵەتی مەســعوود محەمەد لە زانكۆی كۆیە‬ ‫باڵو كردەوە‪ ،‬زیاتر دەڵــێ‪" ،‬لە ڕابردوودا بەھەموو‬ ‫شــێوەیەك چەپەكانــی كوردســتان دەكەوتنە‬ ‫دژایەتیكردنــی دەرەبەگ و ســەرمایەدار و ئاین‪،‬‬ ‫بەاڵم مەسعوود محەمەد كتێبی (حەماغای گەورە)‬ ‫دەنووسێت و باس لە بەخشندەیی و ھەژاردۆستی‬

‫زامدار ئەحمەد‬ ‫ناســیۆنالیزم‪-‬نەتەوایەتی‪ ،‬پــڕ بەكارهێنەرتریــن‬ ‫چەمكی ســەدەی ‪ 20‬و ســەرەتای ســەدەی ‪،21‬‬ ‫پرســێكی گرنگ و پڕبایــەخ و گەرمــی دنیا كە‬ ‫وابەستەی تەواوی گەالنی زیندووی سەرزەوینە‪ .‬بە‬ ‫ئامانج و مەبەستی چێكردنی یەكەیەكی سیاسیی‬ ‫جیۆگرافیی كە واتای “دەوڵەت” دەگەیەنێ‪.‬‬ ‫ناسیۆنالیزم ‪ ،Nationalism‬بە مانای “میلەتگەرایی‪،‬‬ ‫نەتەوەپەرســتی‪ ،‬هەستی نەتەوایەتی‪ ،‬دەمارگیری‬ ‫نەتەوەیی دێت”‪ .‬لە زمانی فڕەنســاییدا وشــەی‪:‬‬ ‫‪ Nasionalisme‬بەكار دەبرێ و لە وشــەی التینی‬ ‫(‪)nascor‬ەوە واتە “من هەم‪ ،‬لەدایك بووم‪ ،‬هاتوومە‬ ‫دنیا”وە هاتووە‪.‬‬ ‫فــرە بۆچوونی جیاواز لەبارەی مێــژوو و ڕەچەڵەك‬ ‫و ڕیشــەی ناســیۆنالیزمەوە هەیــە‪ .‬بەشــێك لە‬ ‫شــرۆڤەكارانی بواری نەتەوە‪ ،‬مێژووی ناسیۆنالیزم‬ ‫دەگەڕێننەوە بۆ ســەرەتای ژیان و كەونارای كۆن‪،‬‬ ‫چونكە لە ســەرەتای زیندەگییــەوە مرۆڤ هەوڵی‬ ‫مانەوەی لەسەر زەوی داوە و فكرەی خاوەندارییەتی‬ ‫هەبووە و هەوڵی داوە ســنووری دەسەاڵتی فراوان‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫ژمارەیەكی تر لە شــارەزایان‪ ،‬مێژووی ناسیۆنالیزم‬ ‫دەگێڕێنــەوە ســەردەمی ڕێنســانس و بەتایبەت‬ ‫دوای شۆڕشی فڕەنسا ساڵی (‪ )١٧٨٩‬كە گۆڕانكاری‬ ‫فراوان بەسەر دنیادا هات و سەرەتا و دەروازەیەكی‬ ‫گەش بوو بۆ ســازبوونی دەیــان دەوڵەت‪ .‬هەڵبەتە‬ ‫لــە ئەوروپا ناســیۆنالیزم و هەســتی نەتەوایەتی‬ ‫بــە بەرهەمی مۆدێرنیتەی سیاســی نــاو دەبرێ‪.‬‬ ‫لــەدوای هەڵوەشــانەوەی یەكێتی ســۆڤیەت‪ ،‬لە‬ ‫ساڵی (‪ )١٩٩١‬نەخشەی سیاسی و جیۆگرافیی دنیا‬ ‫گۆڕانكاری بەســەردا هات و لە ئەنجامی لەبەریەك‬ ‫هەڵوەشــانەوەی ئەو یەكێتییە‪ ،‬شــەپۆلێكی تری‬ ‫دروستبوونی دەوڵەت هاتە ئاراوە‪.‬‬

‫ئەو كەسایەتییە دەكات‪ ،‬ھەرەھا لە كتێبی (مرۆڤ‬ ‫و دەوروبەر)دا زۆر الیەنی بیركردنەوەی چەپەكان‬ ‫شرۆڤە دەكات و ڕەتی كردووەتەوە"‪.‬‬ ‫ئاراس محەمەد ئاماژە بۆ ئەوە دەكات‪ ،‬مەســعوود‬ ‫محەمــەد گەورەترین شــاكاری لەبارەی حاجی‬ ‫قادری كۆیی نووســیوە‪ ،‬كتێبە سێ بەرگییەكەی‬ ‫(حاجی قادری كۆیی) باشترین لێكۆڵینەوەیەوە تا‬ ‫ئێستە لەسەر شــاعیری بیری كوردایەتی (حاجی‬ ‫قــادری كۆیی) نووســرابێت‪ .‬لەبارەی شــاعیری‬ ‫گەورەی كالســیكی (نالی)‪ ،‬كتێبی (چەپكێك لە‬ ‫گوڵزاری نالی) و (دەســتەودامانی نالی) لە شاكارە‬ ‫گەورەكانی مەســعوود محەمــەدن و زۆر الیەنی‬ ‫شــیعری نالی شــرۆڤە و ڕوون كردووەتەوە‪ .‬لە‬ ‫بواری زمانــی كوردییەوە زۆر الیەنی شــاراوەی‬ ‫زمانی كورد ڕوون كردوەتەوە‪ ،‬بەتایبەتی لەكاتی‬ ‫كاركردنی وەك ئەندامی كارا لــە (كۆڕی زانیاری‬ ‫كورد) خزمەتی گەورەی بە زمان و زانســتەكانی‬ ‫زمان و ڕێزمانی كوردی كــردووە‪ ،‬ئەو ھەواڵنەی‬ ‫مەســعوود محەمەد لە ھەمــوو بوارەكانی زمان‬ ‫و ئــەدەب و فیكر و مێــژوو‪ ،‬خزمەتی گەورەن و‬ ‫جێگەی لێكۆڵینەوەی فراوانن‪.‬‬ ‫ھەڵۆ بەرزنجەیی نووسەر و لێكۆڵەر بۆ "وشە" باس‬ ‫لەوە دەكات‪ ،‬مەسعوود محەمەد سیمبولی ھەرە‬ ‫دیاری قەڵــەم و ھزرێكە كە بەدرێژایی و پانتایی‬ ‫ڕووبەری نیو ســەدە‪ ،‬لە ھەلومەرجی ســەختی‬ ‫داگیركراوی دابەشــكراوی نەتەوە و خاكێكدا و‬ ‫لــە بارودۆخێكی دواكەوتوویــی كۆمەاڵیەتی و‬

‫ڕەوشێكی سیاســی نالەباری بارگاوی‪ ،‬بەوپەڕی‬ ‫بوێرییــەوە نووســیویەتی‪ .‬ئەو نووســەرێكە بە‬ ‫زمانێكی چڕ و خەست و قووڵ‪ ،‬لە ڕەھەندەكانی‬ ‫كێشــەی ژیان و مرۆڤ دەدوێ و گەرەكیەتی لە‬ ‫ئاڵۆزترین ســاتەكانیدا‪ ،‬لە ڕێگەی ھۆشــیاری و‬ ‫ڕێنوێنیی بابەتییەوە‪/‬ئۆپژەكتیف‪ ،‬بەختەوەری و‬ ‫ئاســوودەیی و بۆ مرۆڤ بھێنێتە دی و فەراھەم‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫بەرزنجەیی لە ئێســتەدا كتێبێكی بەناونیشانی‬ ‫"مەسعوود محەمەد و جیھانبینینی نەتەوەییانە‬ ‫یا خەرمانــێ لە تێــزی كوردایەتــی" ئامادەی‬ ‫چاپكردنــە‪ ،‬ئــەو دەڵــێ‪ ،‬مەســعوود محەمەد‬ ‫بەچــاوی خۆی شــتەكانی بینیــوە و بە ئەقڵی‬ ‫خــۆی لێكــی داوەتــەوە و بەبیركردنــەوەی‬ ‫خۆی ھەڵیســەنگاندوون و بــەردەوام لە كار و‬ ‫بیركردنەوەدا بووە و ھەرگیز وچانی نەناســیوە‪،‬‬ ‫قەڵەمی ھەســتی بەماندوو نەبوون نەكردووە و‬ ‫بەدرێژایی بیركردنەوە تێڕامانەكانی لە كەوشەنی‬ ‫ڕاستی ویســتی و ھەقپەرســتیدا‪ ،‬وزە و توانای‬ ‫خۆی خەســت كردووەتــەوە و بــەدەوری ئەو‬ ‫تەوەرانەدا مۆڵی خواردووە‪.‬‬ ‫ھەڵــۆ بەرزنجەیی یەكێك بووە لە دۆســتەكانی‬ ‫مەســعوود محەمــەد و دوو دیــداری دوور و‬ ‫درێژی لەگەڵ ســاز كردووە و بە دوو كتێب باڵو‬ ‫كراوەتەوە‪ ،‬ئاماژە بــەوە دەدات كە ئەو بیریارەی‬ ‫كورد‪ ،‬لە زەوینەی ڕاستەقینەی مەیدانی خەباتدا‬ ‫(كورد و كوردستانەكەی) كردووەتە بەرھەسترین‬ ‫و ســەرەكیترین و بــە بەھاترین كەرەســتەی‬ ‫لێــدوان و چوونە نێــو بواری نووســینە ئاڵۆز و‬ ‫بەھادارەكانی دنیای ڕۆشنبیریی و مەعریفییەوە‪.‬‬ ‫بیڕوڕا و تێبینی و سەرنجەكانی ھەڵقواڵوی ناخی‬ ‫دەروونــی واقیعی كۆمەاڵیەتــی و دەرئەنجامی‬ ‫خوێندنەوەیەكی قووڵ و تێگەیشــتنێكی بەرز‬ ‫و واقیعبینێكــی بەرچاو گەش و شــارەزایی و‬ ‫لێھاتوویی و بێوێنە‪.‬‬ ‫حەكیم كاكەوەیس نووسەر و وەرگێڕی تەواوی‬ ‫كتێبە عەرەبییەكانی مەسعوود محەمەد بۆ سەر‬ ‫زمانی كــوردی‪ ،‬لەبارەی كاریگەری مەســعوود‬ ‫محەمەد بۆ "وشە" دەڵێ‪ ،‬بە دڵنیایییەوە كاریگەری‬ ‫لەسەر گۆڕین یا ڕاستكردنەوەی ئاڕاستەی ھزری‬ ‫ڕۆشــنبیران ھەبوو و پێم وایە لە ئێستە بەدواوە‬ ‫كاریگەری زیاتریشی دەبێ‪ .‬ئەو گرنگییەی ئەمڕۆ‬ ‫خوێنەوارانی كــورد بە تایبەتــی گەنجەكان بە‬ ‫بەرھەمەكانی مەسعوود محەمەدی دەدەن‪ ،‬مایەی‬ ‫دڵخۆشییە و نیشانەیەكیشە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی‬

‫ئەو قاڵبەندییەی كە دەیان ســاڵە ھزری مرۆڤی‬ ‫كوردی لە نێوان دوو جەمسەری ڕاست و چەپدا‬ ‫ســنووردار كردووە‪ .‬ئەگەر مەســعوود محەمەد‬ ‫لە بــواری فكردا ھیچی نەكردبــێ‪ ،‬خوێنەران و‬ ‫ھەوادارانی بواری فكری فێر كرد‪ ،‬نیشانەی پرسیار‬ ‫بخەنە سەر ھەر بۆچوون و تیۆرییەكی فكری كە‬ ‫چارەنــووس و بەڕێوەچوونی مرۆڤی پێوە بەندن‪.‬‬ ‫ھەاڵتنی ئەو خۆرە‪ ،‬لە شــەوەزەنگێكی ترسناكدا‬ ‫بوو و زۆرینەی ڕۆشنبیران لە ڕووی فكرەوە نەك‬ ‫ھەر لەگەڵیدا ناتەبا بوون‪ ،‬بگرە نەیاریشــی بوون‪.‬‬ ‫ئەو لە سەردەمێكدا بەرەنگاری بیری چەپایەتی بە‬ ‫تایبەتی تەوەری ســۆڤیەت بووەوە‪ ،‬ھەر كەسە و‬ ‫ڕاســت دەبووەوە بە ڕاست یا ناڕاست‪ ،‬خۆی پێوە‬ ‫بادەدا و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕەوتە باوە‪ ،‬مرۆڤی‬ ‫بە تەنیا دەھێشــتەوە‪ .‬بەاڵم گوێی بــەوە نەدەدا‬ ‫ئاخۆ ڕێژەی یاران و نەیارانی چەندە و چۆنە‪ .‬ئەو‪،‬‬ ‫بۆ ھەڵبژاردەی دەنووســی و نەیارە فكرییەكانی‬ ‫ئەوەیان بە خاڵــی نەرێنی لە قەڵەم دەدا‪ ،‬بۆیە بە‬ ‫بۆرژوا (كە زاراوەی نابەجێی باوی) ئەو سەردەمە‬ ‫بوو‪ ،‬تۆمەتبار دەكرا‪.‬‬ ‫كاكەوەیس بەھۆی سەرســامی بە نووسینەكانی‬ ‫مەســعوود محەمەد و وەرگێڕانــی كتێبەكانی‪،‬‬ ‫ئاشنایەتی و شــارەزایی تەواوی لەبارەیەوە ھەیە‬ ‫و دەڵێ‪ ،‬مەســعوود محەمەد مرۆڤی بە الوە ھەرە‬ ‫بااڵ و ھەرە پیــرۆزی كەون بوو‪ ،‬ئەوەش بەرامبەر‬ ‫ڕوانگەی ڕووكەشی ئاین و چەپایەتی ماتریاالنە‪،‬‬ ‫ناتەبــا دەوەســتێتەوە‪ .‬مــرۆڤ لەگــەڵ ھەموو‬ ‫خەسڵەتە چاك و بەدەكانیدا‪ ،‬بە الی ئەوەوە كرۆكی‬ ‫باسە‪ .‬كاتێ نووسەرێكی عارەب بوونی شەیتان بە‬ ‫پێویست دەزانێ بۆ ئەوەی مرۆڤ خەتاكانی خۆی‬ ‫بخاتە ئەستۆی و ڕقی خۆی پێ بەتاڵ بكاتەوە‪ ،‬ئەو‬ ‫بیر لە نەبوونی شەیتان دەكاتەوە و لەوەش بەئاگا‬ ‫دێتەوە كە ڕەتكردنەوەی شەیتان دژ وەستانەوەی‬ ‫ئاینە ئاســمانییەكانە‪ .‬لە ھەمان كاتدا شــەیتان‬ ‫دەبێتــە بزنــە بەاڵگەردانەكــەی جوولەكە كە‬ ‫گوناحی خۆیانی لێ بار دەكەن و بەڕەاڵی بیابانی‬ ‫دەكەن‪ .‬ئەوساش خاوێن دەبنەوە و ویژدانیشیان‬ ‫ئاسوودە دەبێ‪.‬‬ ‫مەسعوود محەمەد‪ ،‬ســاڵی ‪ ١٩١٩‬لە شاری كۆیە‬ ‫لە دایك بووە‪ ،‬یەكێك بووە لــە ئەندامە كاراكانی‬ ‫كۆڕی زانیاری كورد لە بەغدا‪ .‬زیاتر لە ‪ 30‬ساڵی لە‬ ‫شاری بەغدا ژیانی بەسەر برد‪ ،‬ساڵی ‪ ٢٠٠٢‬بەھۆی‬ ‫نەخۆشــییەوە كۆچی دوایی كرد و لە گۆڕستانی‬ ‫دەروێش خدر‪-‬كۆیە‪ ،‬لە تەنیشت گۆڕی باوكی و‬ ‫خوشكەكانی ئەسپەردەی خاك كرا‪.‬‬

‫ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی كوردی‬ ‫ئارنست گیڵنەر لەبارەی ناسیۆنالیزمەوە باوەڕی وایە‬ ‫كە پرەنسیپێكی سیاســییە‪ ،‬هەوڵی ئالوودەكردن‬ ‫و پێكــەوە گونجاندنی یەكەی سیاســی و یەكەی‬ ‫نەتەوەیی دەدا‪ .‬هاوكات ناسیۆنالیزم توانای گۆڕین‬ ‫و داهێنان و دووبارە دروســتكردنەوەی كولتووری‬ ‫هەیە‪ ،‬تەنانەت ئەو كولتوورە وەردەگرێت كە پێشتر‬ ‫هەبــووە‪ ،‬ئەوجا دەیگۆڕێت بۆ نەتــەوە‪ ،‬لە هەندێ‬ ‫كاتدا ئەو كولتوورە چێ دەكا‪.‬‬ ‫لــەم ســەردەمەدا دنیــا گڵۆبالیزمــی بەخۆیەوە‬ ‫بینیوە‪ ،‬بۆیە ناســیۆنالیزم وەك خەبات و بەرخۆدان‬ ‫و ڕزگاربوونــی ژێردەســتەیی و ســەربەخۆیی‬ ‫ئەژمار دەكرێ‪ .‬دواجار كەســانی ناسیۆنالیست لە‬ ‫خەمی دروســتكردنی دەوڵەت و سەربەخۆییدان‪،‬‬ ‫سەربەخۆیی ناســنامە و شوناس‪ .‬ناســیۆنالیزم و‬ ‫دەوڵەت‪ ،‬رۆڵی چارەنووسساز و كاریگەریی بەهێزی‬ ‫هەیە‪ ،‬لە ئاراســتەكردنی ڕووداوە جۆراوجۆرەكانی‬ ‫دنیا‪ ،‬وابەســتەی تەواوی ســێكتەرە جیاوازەكانە‪،‬‬ ‫زۆربەی ڕووداو و پێشهاتە سیاسی و ئابووریییەكان‬ ‫دەستی ناسیۆنالیزمیان بەركەوتووە‪.‬‬ ‫ناسیۆنالیزم و دەوڵەت‪ ،‬گرێدراوی یەكن‪ .‬ناسیۆنالیزم‬ ‫گوزارشــت لە دەوڵەت دەكات و دەوڵەت ئەنجامی‬ ‫ئەرێنی ناسیۆنالیزمە‪ ،‬واتە هەموو بزووتنەوەیەكی‬ ‫ناسیۆنالیســتی ئامانجی دروســتكردنی دەوڵەتە‪،‬‬ ‫ئەگــەر ئەو ئامانجــە نەبوو‪ ،‬ناچێتــە چوارچێوەی‬ ‫دەوڵەتەوە‪ .‬ناســیۆنالیزم بیر و هەست و ویستێكە‬ ‫مرۆڤ بەشــێوەی جیاواز و جۆراوجۆر دەیدركێنن‪،‬‬ ‫بەمەبەستی دیاریكردنی شوناس و ناسنامەی خۆی‪،‬‬ ‫ئەوەش لە ئەنجامی دەوڵەتەوە وەدەست دێ‪.‬‬ ‫ناسیۆنالیزمی كوردی‬ ‫ڕەگ و ڕیشەی ناســیۆنالیزی كوردی دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ شاعیری ناسیۆنالیست “ئەحمەدی خانی ‪-١٦٥١‬‬

‫‪ ،”١٧٠٧‬ئــەو بەیەكــەم كورد ئەژمــار دەكرێ كە‬ ‫لەبارەی نەتەوایەتی و سازكردنی دەوڵەتی كوردی‬ ‫لەڕێی نووســین و شیعر و داســتانەوە دواوە و لە‬ ‫داســتانی “مەم و زین”دا ‪/‬ســاڵی ‪ ١٦٩٥‬نووسراوە‪/‬‬ ‫لەڕێــی ئەڤین و خۆشەویســتی و جوانی و پاكی‪،‬‬ ‫هاوكاران و دژان‪ ،‬باسی ســەردەمی خراپی خۆی‬ ‫دەكات و وێنــای دەوڵەت دروســتكردن نیشــان‬ ‫دەدا‪ ،‬ئەمەش وابەستە بە هەستی ناسیۆنالیستی و‬ ‫كوردایەتیی و نیشتمانپەروەرییەوە‪ ،‬ئەم داستانە لە‬ ‫دوای ئازار و ئەشكەنجەدانی كوردان نووسراوە‪.‬‬ ‫ئەو هەستە ناسیۆنالیســتییەی خانی دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ بارودۆخی سیاســی و جیۆگرافی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫ســەردەمی ژیانكردنی‪ .‬ئەو‪ ،‬لە ســەردەمی كێشە‬ ‫و كێشمەكێشــەكانی نێوان دەوڵەتی ســەفەوی و‬ ‫عوســمانی ژیاوە كە زۆربەی كێشــەكانیان لەسەر‬ ‫خاكی كوردان و ناوچە كوردییەكان بووە‪ ،‬هەردووال‬ ‫هەوڵیان داوە لەســەر حســێبی كوردان‪ ،‬یەكەی‬ ‫جیۆگرافیــی خۆیان فراوان بكەن‪ ،‬لەم نێوەندەدا بە‬ ‫پلەی یەكەم كورد زیانمەندی گیانی و مادی بووە‪،‬‬ ‫هیچ دەســەاڵت و پێگەیەكی لە ناوچەكەدا نەبووە‪،‬‬ ‫ئەمە هۆی سەرەكیی و گرنگە كە ئەحمەدی خانی‬ ‫بەو ئاراستەیەدا برد‪.‬‬ ‫لە دوای ئەحمەدی خانــی‪“ ،‬حاجی قادری كۆیی‬ ‫‪ ”١٨٩٧-١٨١٦‬بە بیری نەتەوایەتی و ناسیۆنالیستی‬ ‫دادەنرێ‪ ،‬ئەمەش وابەســتەیە بــە دووركەوتنەوە‬ ‫لــە واڵت و دەڤەر و زێدی خــۆی و ئاوارەبوون بۆ‬ ‫واڵتــی دژە كــوردان و مەیلی خۆ بــە كەمزانی لە‬ ‫بەرامبەر عوسمانییەكان‪ ،‬چونكە خاوەن دەوڵەت و‬ ‫قەوارەیەكی سیاسی نییە‪ .‬بۆیە دەنووسێ‪:‬‬ ‫وەكو بیستوومە ئەی یاری نیكۆپەی‬ ‫لە تەئریخی جەم و ئەسكەندەر و كەی‬ ‫بەشیر و خامە دەوڵەت پایەدارە‬

‫ئەمن خامەم هەیە‪ ،‬شیر نادیارە‬ ‫هەروەها دەڵێ‪:‬‬ ‫خاكی جزیر و بۆتان‪ ،‬یەعنی واڵتی كوردان‬ ‫سەد حەیف و مخابن دەیكەن بە ئەرمەنستان‪.‬‬ ‫لە شــیعرەكانی حاجی قــادر‪ ،‬ڕوون دەبێتەوە كە‬ ‫بەتەواوی ڕۆ چووەتە ناو هەســتی ناســیۆنالیزمی‬ ‫كوردی و ئاواتەخــواز و ئومێــدەواری دەوڵەتە بۆ‬ ‫كوردان‪.‬‬ ‫لە ســەرەتای ســەدەی ‪ 20‬تا كۆتای هەمان سەدە‬ ‫بە ئێستەیشــەوە‪ ،‬زۆر ســەركردەی كورد لەڕێی‬ ‫بزووتنەوەی چەكــداری و جوواڵنەوە و ڕاپەڕین و‬ ‫شۆڕش و پێوەندی دیپلۆماسی لە هەوڵی چێكردنی‬ ‫دەوڵەتــی كوردیدا بوونە كە دابەشــیان كردووە بۆ‬ ‫سنووری جیۆگرافی چوار واڵت‪.‬‬ ‫گەلی كــورد تــەواوی فاكتەكانی ناســیۆنالیزمی‬ ‫تێدایە‪ ،‬كێشــەی لە ڕەگەزەكانــدا نییە (مێژووی‬ ‫هاوبەش‪ ،‬خاكــی هاوبەش‪ ،‬نەتــەوەی هاوبەش‪،‬‬ ‫ڕەگەزی هاوبەش‪ ،‬زمانی هاوبەش‪ ،‬ئااڵی هاوبەش)‬ ‫لە ســەرووی ئەمانەوە ئارەزوو و بەتایبەتی ویست‪.‬‬ ‫چونكە تەواوی كورد دەخوازن ببنە خاوەن دەوڵەت‬ ‫و قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆ‪ ،‬خاوەن یەكەیەكی‬ ‫جیۆگرافی دیاریكراوی ســەر نەخشە و واقیعییانە‪.‬‬ ‫بەدەر لەوەی شــێواز و چۆنیەتیی دروســتكردن و‬ ‫میكانیزمی بەڕێوەبردنی ئەو دەوڵەتە چییە و چۆنە؟‪.‬‬ ‫پرســیاری گرنگ و جەوهــەری ئەوەیــە بۆچی‬ ‫كورد نەبووە بــە دەوڵەت؟ هۆكارەكانی دروســت‬ ‫نەبوونی چین؟ كێ كەمتەرخەم و تاوانبارە؟ بۆچی‬ ‫ســوود لە دەرفەتــە زێڕینییــەكان وەرنەگیراوە؟‬ ‫ئاینــدە بەكــوێ دەگات؟‪ .‬بەهیــوای چێكردنــی‬ ‫دەوڵەتێكی بااڵی كوردستانی‪ ،‬تا ببێتە چەترێك بۆ‬ ‫كۆكردنەوەی تەواوی كوردەكان و بەتایبەتی كوردە‬ ‫ناسیۆنالیستەكان‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫ســەرەڕای كەمیی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر‪،‬‬ ‫گلەیــی و دڵتونــدی و بێــزاری هاوواڵتییان‪،‬‬ ‫بێباكیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی‬ ‫هەلێر‪ ،‬دەركــەوت ئــەم بەڕێوبەرایەتییە نەك‬ ‫تەنێ لە پرســی كەمیــی ئــاوی خواردنەوە‪،‬‬ ‫بەڵكو لە ڕیفراندۆم و زمانی كوردی و ســیمای‬ ‫بەڕێوەبەرایەتــی و زۆر شــتی تــر بێباكە‪ .‬لەم‬ ‫ڕۆژانــەدا لــە بەڕێوەبەرایەتی گشــتیی ئاو و‬ ‫ئاوەڕۆی هەولێر بووم‪ ،‬چــاوم بەم باڵوكراوەیە‬ ‫كەوت‪ .‬جگە لەوەی شــەش ســاڵە بە دەرگە و‬ ‫پەنجەرەی ژوورەكانی ئــەم بەڕێوەبەرایەتییەدا‬ ‫هەڵواسراوە‪ ،‬ڕەنگی گۆڕاوە و كەس تاقەتی نییە‬ ‫الی ببــات و فڕێی بدات‪ ،‬تۆ ســەیری (فۆنت و‬ ‫ڕستەسازی و ئەم كوردییە نازدارە) بكە‪.‬‬ ‫رۆژی ئاوی جیهانی!‬ ‫وشــەی (رۆژ) هەڵەیــە و گەرەكــە پیتی ڕێی‬ ‫قەڵەو (ڕ) بە نیگاری خۆی بنووسرێ‪ .‬لەم ڕۆژانە‬ ‫ڕەسووڵ سوڵتانی (نووسەر و وەرگێڕ) ڕۆمانێكی‬ ‫نوێی خۆی بۆ ناردم‪ .‬تا خوێندنەوە و تێبینی من‬ ‫بەری وەشــانی لەبارەی ڕۆمانەكەیەوە بزانێ‪ ،‬لە‬ ‫یەكێك لە تێبینییەكان بۆم نووسی‪( :‬تكایە هەر‬ ‫دەنگێك بە نیگاری تایبەت بەخۆی بنووسن‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونــە (ڕ)ی قەڵەو‪ ،‬تۆ مەڵێ بۆیە دەینووســم‬ ‫چونكە لە زمانی كوردیدا هیچ وشەیەكمان نییە‬ ‫بە ڕێی الواز دەست پێ بكات‪ ،‬منیش پێت ناڵێم‬ ‫بۆیە مەینووســە‪ ،‬چونكە لە زوانی كوردیدا هیچ‬ ‫وشــەیەك نییە بە ڕێی الواز دەســت پێ بكات‪،‬‬ ‫بەڵكو دەڵێم ڕێی الواز و ڕێی قەڵەو هەردووكیان‬ ‫نیگاری تایبەت بە خۆیانیان هەیە‪ ،‬بۆیە لە هەر‬ ‫وشەیەكدا كام پیت هەبوو‪ ،‬بەو نیگارە بینووسن‬ ‫كە بۆی دیاریی كراوە)‪.‬‬ ‫هەر لەم ڕســتەیەدا تــۆ لەوە گەڕێ وشــەی‬ ‫(جیهانــی) یێی كۆتایی بــە ئەلفوبێی عەرەبیی‬ ‫و پیتــی عەرەبیی نووســراوە‪ ،‬ڕســتەكە فرە‬ ‫ئێســك تاڵە‪ ،‬من شــتێكم لە دەســت بهاتایە‪،‬‬ ‫ئەو كەســەی ئەم وەشــانەی دیزاین كردووە و‬ ‫زمانەكەمی خەســاندووە‪ ٥ ،‬شــەو لە ژووری‬ ‫تاكەكەســیدا زیندانیم دەكرد‪ .‬پەشێو گوتەنی‪:‬‬ ‫“زمــان‪ ،‬شــەرەفمانە‪ ،‬نامووســمانە” ئەوەی‬ ‫سەرپەرشــتی ئەم باڵوكراوانەیشــی كردووە‪،‬‬ ‫خۆی و دەزگەكەیشیم بە پێبژاردن و داخستن‬ ‫ســزا دەدا‪ .‬بە پوختی ڕســتەكە ئاوها دروستە‪:‬‬ ‫(ساڵڕۆژی جیهانیی ئاو)‪.‬‬ ‫ئاو هۆی ژیانە بە فیرۆ مەدە!‬ ‫بێجگە لەوەی ئاو یەكێكە لــە هۆیەكانی ژیان‪،‬‬ ‫بــە فیرۆ مەدە چییــە؟ دەبوو پیتــی (ی) یێی‬ ‫دانەپاڵیان بە وشەی (فیڕۆ)وە لكاندبایە‪ ،‬چونكە‬ ‫ئــەم دانەپاڵە دەگەڕێتەوە بۆ وشــەی ئاو‪ ،‬واتە‪:‬‬ ‫دەبوو بنووســن (بــە فیڕۆی مــەدەن) چونكە‬ ‫گەرەكە ئەم پەیامە لەگەڵ تاك بە تاكی ئەندامانی‬ ‫كۆمەڵگە قســە بكات‪ ،‬پەیامەكە ڕووی دەمی لە‬ ‫كۆی خەڵقی بێت‪ .‬هەروەها دیســان پیتی ڕێی‬ ‫قەڵەویان (ڕ) بە نیگاری ڕێی الواز (ر) نووســیوە!‬ ‫لەوەش مەپێچەوە چ بەرپرسێكی خوێنشیرین‬ ‫ئاوا بەم كوردییە جوانــە‪ ،‬ئەم پەیامانەی بۆ ئەم‬ ‫بەڕێوەبەرایەتییە ناردووە‪ .‬ئەوەش هیچ بەڕێزیان‬ ‫(ئاو) دەپارێزن یان نا‪ .‬دروستەكەی‪( :‬ئاو یەكێكە‬ ‫لە هۆیەكانی ژیان‪ ،‬تكایە بە فیڕۆی مەدەن)‪.‬‬ ‫بەیەكەوە بۆ عیراق شایان بێ بە مندالەكان!‬ ‫ئومێد دەكەم ئەم ڕســتەیەك بە كاســبكارێكی‬ ‫ناو بازاڕی شــێخەاڵی هەولێر پێشــان بدەن‪،‬‬ ‫ئەگەر تێروپڕ بەم ڕستە پێنەكەنی‪ ،‬هەقی ئەوانە‬ ‫وای بنووســن‪ ،‬لەبەرئەوەی منداڵێكی قۆناغی‬ ‫ســەرەتایی و كاســبكارێكیش دەزانێــت ئەم‬ ‫ڕستەیە وێرانە‪ ،‬دەڵێم‪ :‬خەتی خێچ لەژێر سەری‬ ‫گای پیرە‪ .‬ڕســتەكە ڕاســت ناكەمــەوە و لەبۆ‬ ‫خوێنەرانی هێژای جێ دێڵم‪ ،‬بەرەو ڕیفراندۆمین‬ ‫بە تەمای ئــەم جۆرە بەرپرســە خەوتووانە‪ ،‬بۆ‬ ‫جیابوونەوە لە عێراقێكــی موەحەد و فیدڕاڵی!‬ ‫شــار بێ ماخۆیە و فەرموون بــا هەموومان ئەم‬ ‫دروشــمە پیرۆزە بڵێینەوە‪( :‬بەیەكەوە بۆ عیراق‬ ‫شایان بێ بە مندالەكان!)‬

‫مەسعوود محەمەد لە بوارەكانی زمان و ئەدەب و فیكر و مێژوو‬ ‫خزمەتی گەورەی كردووە‬

‫‪17‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫كاریگەری مەسعوود محەمەد لەسەر كۆمەڵگەی كوردی‬

‫وتار‬


‫كولتوور‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪18‬‬

‫هونەرمەند جەعفەر ماملێ‪:‬‬

‫هیچ گۆرانییەكی ماملێ نەماوە باڵو نەبووبێتەوە‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫جەعفــەر ماملێ یەكێك لــە ئەندامانی بنەماڵەی هونەرمەندی ناســراو‬ ‫(ماملێ)یە‪ .‬لە ساڵی ‪ 1319‬لە مەهاباد لە دایك بووە و بە هۆی دەنگخۆشیی‬ ‫بنەماڵەكەیان و گاڵەی گۆرانیگوتن لە ناو خۆیاندا ئەو ڕێگەیەیان گرتووەتە‬ ‫بەر‪ ،‬ئەو لە دیدارێكی “وشــە”دا زۆر وردەكاری لەبــارەی گۆرانییەكانی‬ ‫ماملێی براگەورە و بەشداری خۆیان لەو رووەوە باس دەكات‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬ڕێبوار و هەرمان‬ ‫لە چ كاتێكەوە بە شــێوەی فەرمی‬ ‫پێت لە نێو دنیای هونەر ناوە؟‬ ‫كاتێك كە محەمەدی برام نەخۆش‬ ‫كــەوت و نەیدەتوانــی لــە بۆنە و‬ ‫رێوڕەســمەكاندا گۆرانــی بڵێت‪،‬‬ ‫لەســەر داواكاری و مۆڵەتی خۆی‬ ‫مــن دەچــووم و ئێســتەش هەر‬ ‫بەردەوامم‪.‬‬ ‫هۆی چ بــوو كە درەنــگ و دوای‬ ‫كۆچــی ماملــێ دەســتت بــە‬ ‫گۆرانیگوتن كرد؟‬ ‫لە الیەكی نــەك من ‪ ،‬بەڵكو هەموو‬ ‫براكان بەهۆی ڕێز و حورمەت كە بۆ‬ ‫هونەرەكەی محەمەد و خۆی وەك‬ ‫برا گەورەیــەك هەمان بوو‪ ،‬خۆمان‬ ‫لە قــەرەی دنیای هونــەر نەدا‪ .‬لە‬ ‫الیەكی تریــش بەهۆی ئەوەی كە‬ ‫پیشە‌ی ســەرەكیم بازرگانی بوو و‬ ‫لە نێو بازاڕدا خەریكی مامەڵە بووم‪،‬‬ ‫نەمدەتوانی بــەدوای كاری هونەر‬ ‫بكەوم‪.‬‬ ‫لــە كام شــوێن و واڵت كاری‬ ‫هونەریت بەڕێوە بردووە؟‬ ‫لە سوید لە گەڵ هونەرمەند “عەزیز‬ ‫شاروخی” كۆنسێرتم كردووە و لە‬ ‫دەنگ و ڕەنگــی ناوەندی مەهاباد‬ ‫چەند گۆرانییەكەم تۆمار كردووە‪،‬‬ ‫هەروەها لە باشــووری كوردستان‬

‫بەشــداری چەند بەرنامە بووم‪ .‬لە‬ ‫مەهاباد و پیرانشــاریش كۆنسێرتم‬ ‫بەڕێوە بردووە كە بە گشتی نزیكەی‬ ‫‪ 50‬ئاهەنگم تۆمار كردووە‪.‬‬ ‫شیعری چ شاعیرانێكت بە گۆرانی‬ ‫گوتووەتەوە؟‬ ‫شیعری مامۆستایانی وەك وەفایی‪،‬‬ ‫هێمــن‪ ،‬هــەژار‪ ،‬ســەید كامیلی‬ ‫ئیمامی (ئــاوات)‪ ،‬حەقیقی‌‪ ،‬گۆران‬ ‫بە گۆرانی گوتووەتەوە‪.‬‬ ‫ئایا لەگەڵ ماملێ پێكەوە گۆرانیتان‬ ‫گوتووە؟‬ ‫بەڵێ لە زۆر شــوێنانی وەك (ماڵی‬ ‫خۆمان‪ ،‬الجــان‪ ،‬زمزیران) پێكەوە‬ ‫گۆرانیمان گوتووە‪ .‬بەاڵم تا بۆ خۆی‬ ‫پێی نەگوتبم و بانگی نەكردبایەم‪،‬‬ ‫هیــچ كات نەمگوتــووە‪ .‬ئەگــەر‬ ‫گۆرانیشــمان پێكــەوە گوتــووە‪،‬‬ ‫قــەت دەنگم بەســەر دەنگی كاك‬ ‫محەمەدی نەخستووە‪ ،‬چوون وەك‬ ‫گەورەیەك هەمیشە ڕێز و حورمەتی‬ ‫لە الی ئێمە هەبوو‪.‬‬ ‫دەگوترێ ماملێ چەند بەرهەمێكی‬ ‫تا ئێســتە باڵو نەبوونەتەوە‪ ،‬ئەوە تا‬ ‫چەند ڕاستە؟‬ ‫لەگــەڵ ڕێزمــدا ئەو قســەیە كە‬ ‫دەڵێــن كاك محەمەد ماملێ چەند‬ ‫گۆرانییەكی ماون كە باڵو ببنەوە‪،‬‬ ‫ئەوە وا نییە و هەمووی باڵو بوونەوە‪.‬‬ ‫ئەو گۆرانییانەی كە لە ماڵی حاجی‬

‫عەزیــز خاڵندی تۆمار كــراون‪ ،‬بۆ‬ ‫خۆم لە سێ بەرناماندا لەگەڵ كاك‬ ‫محەمەدی هەم‪ .‬بە ئەرخەیانییەوە‬ ‫ئەو گۆرانییەی كــە كاك محەمەد‬ ‫لەوێ گوتوویەتی‪ ،‬لە زۆر شــوێنی‬ ‫تر هەر ئەو گۆرانییەی گوتووەتەوە‪،‬‬ ‫رەنگە ئاهەنگێكی لەوێ زۆر گوتبێ‬ ‫و لە شــوێنێكی تر كەمی گوتبێ‪.‬‬ ‫بەاڵم هیــچ ئاهەنگێكی ئەو نەماوە‬ ‫كە باڵو نەبووبێتەوە‪.‬‬ ‫لە بیرەوەرییەكانــی خۆت لەگەڵ‬ ‫ماملێ‪ ،‬ئەگەر شــتێك هەبێ باسی‬ ‫بكەیت؟‬ ‫خۆشــترین بیرەوەری من لەگەڵی‬ ‫محەمــەد ماملــێ‪ ،‬زەماوەنــدی‬ ‫دێهاتێكی الی الجانێ بوو كە كاكە‬ ‫حەسەنی براشم لەوێ بوو‪ .‬كاتێك كە‬ ‫لە ماڵێك دانیشتبووین كاك محەمەد‬ ‫“جانانەیەكی” شــیعری مامۆســتا‬ ‫وەفایــی گوت و كاك حەســەن كە‬ ‫لەو دیوی تر دانیشتبوو و گوێی لە‬ ‫دەنگی كاك محەمــەدی بوو‪ ،‬هەر‬ ‫بەو شیعرەی مامۆســتا وەفایی بە‬ ‫گۆرانی وەاڵمی دەداوە و ئەوە بۆ من‬ ‫خۆشترین بیرەوەری بوو كە دوو برا‬ ‫وا بە هاودەنگی و بە جوانی گۆرانی‬ ‫دەگوت‪.‬‬ ‫هونەری گۆرانی لە بنەماڵەی ماملێ‪،‬‬ ‫بە تایبەتی قەتار لە كوێوە سەرچاوە‬ ‫دەگرێت؟‬ ‫ئەو هونەرە بە تایبەتی “قەتار” لە بابم‬ ‫“سەعید ماملێ” سەرچاوە دەگرێ‬ ‫و كاك حوســێن و كاك محەمەدی‬ ‫برام هەر شــاگردی بابــم بوون و‬ ‫لەوێڕا فێر بوون‪ .‬هەر گۆرانییەكیش‬ ‫كە دەگوترا دەسپێكەكەی شیعری‬ ‫وەفایی بوو‪ ،‬چون بابم زۆر هۆگری‬

‫شــیعری وەفایــی بــوو و ئێمــە‬ ‫ڵ بێ لە شیعری‬ ‫ئێستەشــی لەگە ‌‬ ‫وەفایی كەڵك وەردەگرین‪.‬‬ ‫چۆنــە هونەری ئــاواز و گۆرانی لە‬ ‫بنەماڵەی “ماملێ”دا لە ســەر یەك‬ ‫شێوازە؟‬ ‫ئەوە لە ناو بنەماڵەی “ماملێ”‌دا لە‬ ‫كۆنەوە تا ئێستە هەر وەك سونەتێك‬ ‫وا بــووە كە خەت و شــوێنەكەی‬ ‫لە بابم “ســەعید ماملــێ” ڕا دێت‬ ‫و ئێمەش هەر ڕێچكــەی ئەومان‬ ‫گرتووەتە بەر و پێیدا دەڕۆین‪.‬‬ ‫پێوەندی بنەماڵەی ماملێ و وەفایی‬ ‫لە كوێڕا سەرچاوە دەگرێت؟‬ ‫ئــەو پێوەندییە لە ســەعید ماملێ‬ ‫ڕا ســەرچاوە دەگــرێ‪ .‬بەهــۆی‬ ‫ئــەوەی كــە هــەر دوو بنەماڵــە‬ ‫هاتوچۆیان بــووە و بابم دەنگێكی‬ ‫خۆشــی تایبەتی هەبوو و زۆربەی‬ ‫شــیعرەكانی مامۆســتا وەفایی بە‬ ‫گۆرانــی دەگوتەوە‪ .‬هەر لە ســایە‬ ‫ســەری ئەو پێوەندییــە پتەوەی‬ ‫هەر دوو بنەماڵە‪ ،‬هەر كات باســی‬ ‫هونەری ماملێ دەكرێ‪ ،‬هەمیشــە‬ ‫دەگوترێ “وەفایی و ماملێ”‪.‬‬ ‫داخوا هونەر لە بنەماڵەی “ماملێ”دا‬ ‫درێژەی دەبێ و نەوەی نوێ هەوڵ‬ ‫دەدەن بۆ پاراستن و پەرەپێدانی؟‬ ‫بە دڵنیایییەوە ئــەو جەوهەرەیان‬ ‫تێدایە ئەگــەر بیانــەوێ بیكەن‪.‬‬ ‫بەاڵم دڵەكــەی خۆم دەڵێ ناكرێ‪،‬‬ ‫چون دنیا بەرەو گۆرانی جۆراوجۆر‬ ‫هەنگاو دەنــێ و بەرەو پێش دەڕوا‪،‬‬ ‫هەروەها قسەی ناحەز و تانە لێدان‬ ‫لە هونەرمەندان بووەتە هۆی ئەوەی‬ ‫كە لە بڕیــاری هاتنە نێــو دنیای‬ ‫گۆرانی گوتن پاشگەز بنەوە‪.‬‬

‫باسی شەو دانیشتنە هونەرییەكانی‬ ‫ســەردەمی زوو و ئێســتەمان بۆ‬ ‫بكەن‪.‬‬ ‫بەداخەوە شــەو دانیشــتنەكانی‬ ‫ئێستە تام و بۆنی ڕابردوویان نەماوە‪،‬‬ ‫چون ئەودەم خەڵك دڵی خۆشــتر‬ ‫بوو‪ ،‬كار و كاســبی هەبوو‪ ،‬ســەفا‬ ‫و گــەرم و گوڕی لــە هەمان كاتدا‬

‫ڕێز و حوڕمەت گرتن‪ ،‬گەورەیی و‬ ‫بچووكی هەبوو‪ ،‬بەاڵم ئێستە ئەوانە‬ ‫بەرەو كاڵ بوونەوە ڕۆیشــتوون‪ .‬لە‬ ‫الیەكی ترەوە لەبەر ژیانی ناخۆشی‬ ‫ئێســتە و هەاڵت هەاڵتی ڕۆژانە و‬ ‫ماندوویەتی و دڵ ناڕەحەتی خەڵك‬ ‫بووەتە هــۆی ئەوەی كــە هونەر‬ ‫تێداچێ و جێگەی جارانی نەمێنێ‪.‬‬

‫نەسرین تەنیا‪:‬‬

‫تامەزرۆیی عەشقێكی كۆنی پێنەگەیشتووم لە دڵدایە‬

‫وشە‪ /‬سلێمانی‪-‬رێباز و سۆما جەمشید‬ ‫خاتوونــە شــاعیری ڕۆژهەاڵتــی‬ ‫كوردستان نەســرین حوسێن ناسراو‬ ‫بە "نەســرین تەنیا" لە ســاڵی ‪1969‬‬ ‫لە ســەقز لە دایك بووە و ســااڵنێكە‬ ‫شــیعر دەنوزســێت‪ .‬لەپاڵ ئەوەشدا‬ ‫ئارایشــتگەی جوانكاری خاتوونانی‬ ‫هەیە و ئێســتە نیشــتەجێی شاری‬ ‫ســلێمانییە‪ .‬لەم دیدارەی "وشــە"دا‬ ‫باس لە ئەزموون و نووســینەكانی لە‬ ‫بواری شیعردا دەكات‪.‬‬ ‫سەرەتای ئاشــنایەتیت لەگەڵ شیعر‬ ‫و دەســپێكی نووســینت بــۆ كەی‬ ‫دەگەڕێتەوە؟‬ ‫ســەرەتای ئاشــنایەتی من لەگەڵ‬ ‫شیعر بە منداڵی دەستی پێ كردووە‬ ‫و هاندەرم بۆ دەربڕینی هەستەكانم‪،‬‬ ‫پێم وا بێت تەمەنێكی درێژە و شیعر‬ ‫ڕووبەرێكــی فراوانی لە بوون و ژیانی‬ ‫من داگیــر كردووە‪ .‬ڕەنگــە گوارەی‬ ‫ژینی شیعرەكانی من زیاتر لە ‪ 20‬ساڵ‬ ‫بێت كە بەدەم ژیانی بەختەوەربوون‬ ‫و ژنبوونەوە دەشــنێتەوە‪ .‬بەداخەوە‬ ‫بارودۆخی ژیانی من و باری گشــتی‬ ‫ژیانــی ژن و كولتــووری كوردی لە‬ ‫ڕۆژهەاڵتــی كوردســتان مــەودای‬ ‫ئەوەیان نــەداوە كە زووتــر بەرهەم‬ ‫و چاالكییــە ئەدەبییەكانــم بخەمە‬ ‫بەردەمی خوێنەرانم‪ ،‬بۆیە ئێســتە بە‬ ‫گونجاو دەزانم تا بتوانم ئەسپی خۆم‬ ‫تاو بدەم و بەرهەم و شیعرەكانم چاپ‬ ‫و باڵو بكەمەوە‪.‬‬ ‫لە نێوان عەشق و ژیاندا زیاتر شیعر بۆ‬ ‫كامیان دەنووسیت؟‬ ‫كۆی ئەدەبی كــوردی تا ئەو جێیەی‬

‫من دەستم پێ گەشتبێ‪ ،‬ڕەنجەكانی‬ ‫خۆم چ وەك ژن چ وەك مرۆڤێكی كورد‬ ‫هاندەری من بوون بەرەو دنیای شیعر‪.‬‬ ‫لە ڕاســتیدا ئازار بۆ مــن فاكتەرێكی‬ ‫خوڵقێنەر بــوو‪ .‬ئازارەكانــم وەك ژنە‬ ‫شــاعیر و ژنە كوردێــك پەنجەرەیەك‬ ‫بوون بۆ دنیای خوڵقان و ئەفراندن‪ .‬بە‬ ‫مانایەك شیعر ئەو میكانیزم و مەبەستە‬ ‫بەهێزە بوو كە چركەســاتی پەڕینەوە‬ ‫لە ئازارەكانی بۆ من دەستبەر كردووە‬ ‫و دەكات‪ .‬بــەرەو ئازار و چاكســازی‬ ‫و ســازدانی گوتــاری ئازادیخــوازی‬ ‫كەوتوومەتە جووڵــە‪ .‬جووڵە بۆ من بۆ‬ ‫دابینكردنــی وەاڵمی كۆی پرســیارە‬ ‫وەاڵمنەدراوەكانــی منی ژنی كورد بۆ‬ ‫ســێ الیەنی مرۆڤبــوون و ژنبوون و‬ ‫كوردایەتیبووندا ئەزموونی تاســان و‬ ‫بەرخودانم كردووە‪ .‬لــەم مەیدانەدا و‬ ‫لە هەرسێ ئاستەكەدا شیعر چەكێكی‬ ‫كارای خەبــات و ئەفرانــدن بوو بۆم‪.‬‬ ‫دەتوانــم بڵێم جیــا لە دڵــی خۆم و‬ ‫ئازارەكانــی ژیانم شــیعرەكانم ڕەنگ‬ ‫و بۆنــی برینەكانــی هاوڕەگەزەكانم‬ ‫كۆمەڵگەكەمی گرتووەتە خۆی و تییادا‬ ‫نەخشاوە‪.‬‬ ‫نازناوی تەنیا بۆچی دەگەڕێتەوە؟‬ ‫جیا لــە ژیانی خۆم و چەرمەســەری‬ ‫ڕۆژگار‪ ،‬نازنــاوی تەنیــام بەهــۆی‬ ‫بیروبــاوەڕە جیاوازەكانم لەگەڵ ژنانی‬ ‫كۆمەڵگەكەم و سەركەوتنم لە هەموو‬ ‫بوارەكانی ژیانمدا كە نەترسانە و بوێرانە‬ ‫بە تەنیا خۆم لە تەمەنی زۆر منداڵییەوە‬ ‫بەبێ پشتیوان و یارمەتی هیچ كەسێك‪،‬‬ ‫بە رەنگاری بوومەتەوە و نەمهێشتووە‬

‫كێشــە و ئــازارەكان دابونەریتــە‬ ‫پیاوســاالرییەكان كاریگەرییــان‬ ‫هەبێت بە ســەر ژیانی خــۆم و مناڵ‬ ‫و كارەكانمــەوە‪ ،‬بۆیــە نازناوی تەنیام‬

‫هەڵبژاردووە‪.‬‬ ‫بەشداری هیچ فێســتیڤاڵ و كۆڕێكی‬ ‫شیعریت كردووە؟‬ ‫وەك فێستیڤاڵ بەشــداریم نەكردووە‪،‬‬

‫بەاڵم وەك كۆڕی شــیعری بەشداری‬ ‫چەنــدان كۆڕی شــیعریم كــردووە‬ ‫لە هەولێر و ســلێمانی و سوپاســیان‬ ‫دەكەم كە منیان بــۆ ئەو جۆرە كۆڕانە‬ ‫بانگهێشت كردووە‪.‬‬ ‫چۆن دەڕوانیتە شیعری كوردی؟‬ ‫شــیعر هەمیشــە النكەیەكــی‬ ‫متمانەبەخــش بــووە بــۆ مــرۆڤ تا‬ ‫جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ خۆی‪ .‬شیعر‬ ‫داڕشتنەوەی دنیا و بوونە بەو جۆرەی‬ ‫كــە خــۆت دەتەوێت‪ .‬ئــەو دەرفەتە‬ ‫تاقانەیەیە كە مرۆڤ دەكاتە خوڵقێنەر‬ ‫و بونیادنــەر‪ .‬دنیــای شــیعر دنیای‬ ‫جوانییەكان و ســڕینەوەی كەوشەنی‬ ‫پڕخەساری مرۆڤە‪ ،‬بۆیە چ لەم قۆناغە‬ ‫و چ لە قۆناغەكانی تردا مرۆڤی وشــیار‬ ‫بێ خەڵقی جوانی و هاوســێیەتی بێ‬ ‫ئازاری سروشــت ناژی‪ ،‬واتە مرۆڤ بێ‬ ‫شیعر ناژی‪ .‬ئازار و دڵشكان و مەینەتی‬ ‫و جوانییەكانە كە هەســتی شــاعیر‬ ‫دەجووڵێنێت و هاندەریەتی بۆ بەرهەمە‬ ‫شــیعرییەكان بەتایبــەت شــیعری‬ ‫كوردی كە زۆر زۆر دەوڵەمەندە لە وشە‬ ‫و جوانیدا‪.‬‬ ‫وەك شــاعیرێك چــۆن دەڕوانیتە ئەو‬ ‫ناهەقییانــەی بەرامبــەر بــە ئافرەت‬ ‫دەكرێ؟‬ ‫هــەر لــە كۆنــەوە لــە ژێــر مناری‬ ‫دابونەریت و مەترسییەكانی كۆمەڵگە‬ ‫و ئەو ژینگەدا بووین كە تێیدا ژیاوین‪،‬‬ ‫پیاوساالری و ترس و عەیبە و جیاوازی‬ ‫نێر و مێ هەر لــە منداڵییەوە كراوەتە‬ ‫گوێی كچانــی كۆمەڵگەكــەم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كە ئێســتەیش لە ســەدەی بیست و‬

‫یەكدا دەژین و بەو هەموو گۆڕانكاری‬ ‫و زانســت و ڕاگەیاندن و ڕێخراوەكان‪،‬‬ ‫بەداخەوە هێشــتا لە زۆر خێزانەكاندا‬ ‫ئــەو دابونەریتە كۆنە هــەر ماوە و بێ‬ ‫ڕیزی و كوشتن و ئازاری كچ و ژنەكان‬ ‫دەدرێ و هیچ یاسایەكیش پشتگیری‬ ‫لە زوڵم و ناعەدالەتییەكان ناكات‪.‬‬ ‫لەبەرئــەوەی خەڵكــی كوردســتانی‬ ‫ڕۆژهەاڵتــی‪ ،‬تــا چەند لێــرە ئازادی‬ ‫دەبینیــت و دەتوانیــت ئازادانــە‬ ‫بنووسیت؟‬ ‫پێشتر باســم كرد من ماوەی ‪ 20‬ساڵە‬ ‫دەنووســم‪ ،‬بــەاڵم بەهۆی ژیــان لە‬ ‫ڕۆژهەاڵت‪ ،‬نەمدەتوانی شــیعرەكانم‬ ‫بخەمــە بەرچــاوی خوێنــەر‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەخۆشحاڵییەوە ئێســتە لە باشووری‬ ‫كوردستان ئازادییەكی تەواوم بەدەست‬ ‫هێناوە و توانیومــە بە ئاواتەكانم بگەم‬ ‫كــە باڵوكردنــەوەی شــیعرەكان و‬ ‫هەســتەكانمە و خۆم بە كوردســتان‬ ‫بناسێنم‪.‬‬ ‫دواین بەرهەمت چییە؟‬ ‫دوایــن بەرهەمم شــیعرێكە بەناوی‬ ‫عەتری یار عەتری یار‪.....‬‬ ‫مەهجوروو بێ دەنگ دەرون‬ ‫پڕ خەیاڵ بۆنی عەتری یار‬ ‫هێنای بای شــەماڵ باوەشــێنی كرد‬ ‫ڕووخساری كاڵم‬ ‫ماچێكی فڕاند لە لێوی ئاڵم ئااڵ لە من‬ ‫و پەیكی ژیانم بێ یار و مەیوو مەست‬ ‫و حەیرانم ئاوپڕژێنی كرد دڵی بیمارم‬ ‫نوێ بو یادەكان من و دڵدارم بۆ چركە‬ ‫ساتێ بومە ئەكتەرێ‬ ‫پێم خەاڵت كرا ماچی دولبەرێ‬


‫وشە‪ /‬محەمەد جەمال‬

‫دەســتپێكی كارە هونەرییەكانتان‬ ‫چۆن و كەی بوو؟‬ ‫هــەر لە ســەرەتای چوونمــان بۆ‬ ‫پەیمانگەی هونــەرە جوانەكان لە‬ ‫هەموو چاالكی و فێســتیڤاڵەكان‬ ‫بەشــدار بووین هــەم وەك ژەنیار‬ ‫هەم وەك گۆرانیبێژ‪ ،‬بەاڵم لە ساڵی‬ ‫‪2011‬ەوە بڕیارمــان دا خۆمــان‬ ‫بــە تەنیــا كار بكەین كــە یەكەم‬ ‫بەرهەممــان گۆرانیــی “ڕەیحانە”‬ ‫بوو‪ ،‬دواتر لە ســاڵی ‪ 2014‬گۆرانیی‬ ‫“پایزە”مان بــاو كردەوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫لەگەڵ ئەو كارانەشدا لەگەڵ چەند‬ ‫گۆرانیبێژێك كلیپمان باڵو كردەوە‬ ‫كە یەكێكیان بەناوی “مافی خۆم”‬ ‫بوو‪ ،‬گۆرانییەكەش بۆ چلەی جوانە‬ ‫مەرگ “جێگــر عەزیز” بــوو‪ ،‬ئەو‬ ‫هونەرمەندانەی بەشــدارییان لەم‬ ‫گۆرانییەدا كردبوو “سابات حەمید‪،‬‬ ‫ســاوێن حەمید‪ ،‬ســروود عومەر و‬ ‫سەمیر عەبدواڵ” بوون لەگەڵ چەند‬ ‫هونەرمەندێكی تــر‪ ،‬دواتر لەگەڵ‬ ‫گرووپی موزیكی كچانی ڕانیە هەر‬ ‫لە سەرەتای دەســت بەكاربوونیان‬ ‫ئەندام بووین و لە چەندان فێستیڤاڵ‬ ‫و كۆنسێرت كارمان كردووە‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەو گرووپە بەشــدار بووین لە دوو‬ ‫كلیپ كە یەكێكیان سروودێك بوو‬ ‫بۆ یادی ڕاپەڕین بەناوی “دەروازەی‬

‫جگە لە گرووپــی موزیكی كچانی‬ ‫ڕانیــە‪ ،‬تا ئێســتە لەگــەڵ چەند‬ ‫گرووپی تر كارتان كردووە؟‬ ‫جیا لەگەڵ گرووپی موزیكی كچانی‬ ‫ڕانیە‪ ،‬تا ئێســتە لەگــەڵ چەندان‬ ‫گرووپی تــر وەك “ئۆركێســترای‬ ‫عێراق‪ ،‬ئۆركێســترای ســلێمانی‪،‬‬ ‫ئۆركێســترای هەولێــر‪ ،‬گرووپی‬ ‫نــە و ا ی هەولێــر‪ ،‬گرووپی‬ ‫نەورۆز و‬ ‫گر و و پی‬

‫بۆچی تا ئێســتە تۆ و سابات هەموو‬ ‫كارەكانتان پێكەوە ئەنجام داوە‪ ،‬یان‬ ‫بە جیا كارتان نەكردووە؟‬ ‫من و سابات بەر لەوەی خوشك بین‪،‬‬ ‫دوو هاوڕێ و دوو خۆشەویســتی‬ ‫یەكتریــن و هیچ كات بیرمان لەوە‬ ‫نەكردووەتەوە بــە جیا كار بكەین‪،‬‬ ‫چونكە لەگەڵ یەك زۆر ئاسوودەین‬ ‫و بەیەكەوە جوانین‪.‬‬

‫كو ر د ســتا ن ”‬ ‫كارمان كــردووە‪ ،‬لەگەڵ چەندان‬ ‫گرووپــی كاتی‪ ،‬لە هەمــان كاتدا‬ ‫خــۆم و ســابات وەك ژەنیــار لــە‬ ‫چەندان فێســتیڤاڵ لــە دەرەوەی‬ ‫واڵت بەشــداریمان كردووە‪ ،‬وەك‬ ‫“نەمسا‪ ،‬ئەڵمانیا‪ ،‬بەریتانیا‪ ،‬ڕووسیا‪،‬‬ ‫جۆرجیا‪ ،‬مەغریب و توركیا”‪.‬‬ ‫نوێتریــن بەرهەمــی هونەریتــان‬ ‫چییە؟‬ ‫نوێتریــن بەرهەمــی هونەریمان‬ ‫كلیپێكە بەناوی “شــێتانە” و بەم‬ ‫زووانە باڵو دەبێتەوە‪ ،‬ئەم كلیپەمان‬ ‫بە ستایلێكی جیاوازتر لە كارەكانی‬ ‫پێشترمان كاری موزیكی بۆ كراوە و‬

‫پێی‬ ‫“ د یپ‬ ‫دەڵێن ســتایلی‬ ‫هاوس”‪ ،‬گۆرانییەكە لە تێكســتی‬ ‫ڕەسووڵ ســوڵتانی و ئاوازی خۆمە‪،‬‬ ‫هەروەهــا ئاریۆس حەمەســەعید‬ ‫كاری دابەشــكردنی موزیكــی بۆ‬ ‫كــردووە و لە دەرهێنانی ســابات‬ ‫حەمیدە‪.‬‬ ‫ئەم گۆرانییەتان باس لە چی دەكات‬ ‫و لە كوێ وێنەی بۆ گیراوە؟‬ ‫تێكستی گۆرانییەكە باس لە كچێك‬ ‫دەكات تازە عاشــق بــووە‪ ،‬هەموو‬

‫بــەم دواییــە جیا لــە كاری‬ ‫هونەریتان بەشــداری چەند‬ ‫ڕێكالمێكتــان بە شــێوەی‬ ‫دەنــگ كــردووە‪ ،‬ئامادەن‬ ‫بە شــێوەی دەنگ و ڕەنگ‬ ‫بەشداری ڕێكالم بكەن؟‬ ‫بەڵــێ مــن لــە چەنــد‬ ‫ڕێكالمێــك بەشــێوەی‬ ‫دەنــگ بەشــداریم‬ ‫كردووە‪ ،‬هاوكات ئەگەر‬ ‫پێشــنیارمان بۆ بكرێ‬ ‫هەم خۆم هەم سابات‬ ‫ئامادەین بەشــێوەی‬ ‫دەنــگ و ڕەنــگ‬ ‫بەشداری لە ڕێكالم‬ ‫بكەیــن‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫سەرەتا دەبێ بزانین‬ ‫ئەو ڕێكالمە چۆنە‬ ‫و لە چ ئاستێكدایە‪.‬‬

‫لۆكەیشنەكانی‬ ‫لــە دەربەند و دەوروبــەری ڕانیە‬ ‫وێنەی بۆ گیراوە‪ ،‬بەاڵم تا ئێســتە‬ ‫هیچ سپۆنســەرێكمان بۆ كلیپەكە‬ ‫نەدۆزیوەتەوە بۆ باڵوكردنەوەی‪.‬‬ ‫جیاوازیــی ئەم كلیپەتــان لەگەڵ‬ ‫ئەوانی تر چییە؟‬ ‫جیاوازی ئەم كلیپەمان ئەوەیە ئێمە‬ ‫تا ئێستە بە شێوازی سونەتی یان پاپ‬ ‫كارمان كردووە و كلیپەكانیشمان‬ ‫هەروا بوون‪ ،‬بەاڵم لەم گۆرانییەماندا‬ ‫بــە شــێوازێكی جیــاواز كارمان‬ ‫كردووە لە ڕووی تێكست و موزیك و‬

‫كلیپەوە‪،‬‬ ‫واتــا تێكســتەكە تــەواو‬ ‫كچانەیە و هەوڵمــان داوە تەواوی‬ ‫دەنگــی خۆمان بــەكار بێنین لەو‬

‫لــەم‬ ‫جیــا‬ ‫كارانەتــان حەز‬ ‫لە چ كارێكی تر‬ ‫دەكەن؟‬ ‫خۆم و سابات‬ ‫حەزێكــی زۆرمان بــۆ ڕاگەیاندن‬ ‫هەیە و حــەز دەكەین وەك بێژەر یا‬ ‫پێشكەشكار هەردووكمان پێكەوە‬ ‫لــە بەرنامەیەكــی هونەریــدا كار‬ ‫بكەین‪.‬‬

‫سروە هەڵەبجەیی‪:‬دوای مەرگم هیچ كەس بۆی نییە بەرهەمەكانم‬ ‫باڵو بكاتەوە‬ ‫وشە‪ /‬هەورین و ئەڤین‬ ‫ســروە هەڵەبجەیی لــە دایكبووی‬ ‫‪1986‬ـــی هەڵەبجەیە‪ ،‬ساڵی ‪2002‬‬ ‫لەگەڵ دنیای نووســین ئاوێتە بووە‪.‬‬ ‫جگە لــە گۆڤار و ڕۆژنامە و ســایتە‬ ‫ئەلیكترۆنییەكان‪ ،‬خاوەن كتێبێكی‬ ‫شــیعرییە بەنــاوی (هەنگاوێــك لە‬ ‫خۆشەویســتی) كــە ســەرلەبەری‬ ‫خۆشەویستی و ڕۆمانســین‪ .‬سروە‬ ‫ئێستە لە سوید نیشتەجێیە‪ ،‬دڵیشی‬ ‫بۆ كوردستان و هەڵەبجە لێ دەدات‪.‬‬ ‫لــەم دیمانەیەی “وشــە”دا وەاڵمی‬ ‫چەند پرسیارێك دەداتەوە‪.‬‬ ‫* چۆن چوویتە ناو دنیای خوێندنەوە‬ ‫و نووسین؟‬ ‫ مــن هێندەی بەرچــاوم كەوتووە‬‫یان بوارم هەبــووە‪ ،‬بە خوێندنەوەوە‬ ‫خەریك بوومە‪ ،‬هەمیشە خوێندنەوە‬ ‫گۆڕانــكاری تێــدا كــردووم‪ .‬بەر لە‬ ‫هەموو شتێك عەشق هاندەرم بووە بۆ‬ ‫نووسین‪.‬‬ ‫* كەوایە عەشــق چییــە و چۆن لە‬

‫عەشق دەڕوانیت؟‬ ‫عەشق هەمیشــە الی من پیرۆزە‪،‬‬‫بەتایبەتی بــۆ رەگــەزی بەرامبەر‪،‬‬ ‫چونكە لە دروســتبوونی مرۆڤەوە تا‬ ‫ئێستەیش ڕەگەزی بەرامبەر بووەتە‬ ‫هۆی دروســتبوونی خۆشەویستی‬ ‫و ئەوینــداری‪ ،‬من بــە دڵ لەو دنیا‬ ‫فراوانەی ئەوینداری دەڕوانم‪.‬‬

‫بەڕێوەبەری نووسین رۆژنامە‪:‬‬ ‫رێبین فەتاح‬ ‫بەڕێوەبەری نووسین سایت‪:‬‬ ‫باز ئەحمەد‬

‫بۆچوونێــك هەیــە دەڵێ گەشــتی‬ ‫شــاعیری جاویدانی بێ وێستگەیە‪،‬‬ ‫ئێســتە لە كام ڕێی ئەم گەشتەدایت‬ ‫و دەتەوێ ئەم گەشتەدا چی بكەی؟‬ ‫ دابــڕان وێســتگەی یەكــەم و‬‫دەستپێكی گەشتەكەمە‪ ،‬غوربەتیش‬ ‫هەنــگاوی دووەمە و ‌گەیشــتن بە‬ ‫لووتكەی عاشــقبوون كە رێگەیەكی‬

‫دەستەی نووسەران‪ :‬سلێمان تاشان‬ ‫هەڵەچن‪ :‬وشيار ئەسوەد‬ ‫چاپ‪ :‬چاپخانەی كوردستان ‪07701573407‬‬

‫دوور و درێژە كە دەبێت پریاســكەی‬ ‫گەشــتێكی دوور و درێــژی بــۆ‬ ‫ببەســتم‪ ،‬تا دەگەم پێی مەرامی ئەم‬ ‫گەشــتە‌‪ .‬بەرە‌نــگاری بوومەتەوە بە‬ ‫هۆنراوەكانمەوە دیارە‪‌ .‬تا ئاســتێكی‬ ‫زۆریش توانیومە دژ بەو بیروبۆچوونانە‬ ‫بم كە لەگەڵ هەســتم ناگونجێن‪ .‬بە‬ ‫بۆچوونی خۆم شاعیر زیاتر لە هەموو‬

‫مەحموود ئیسماعیل‬

‫هیدایەت جان‬

‫كەسێك خۆی دەناسێت‪ ،‬سەركەوتنم‬ ‫لەم سەركێشییە بەدەست هێناوە‪.‬‬ ‫* بۆچــی وەك پێویســت گرنگی بە‬ ‫دەنگە نوێیەكانی ئەمــڕۆی ئەدەبی‬ ‫نادرێت؟‬ ‫ لەبــەر زۆر و بۆرییــە و هیچی تر‬‫نییــە‪ .‬كوردیش بە هەمــوو تەمەنی‬ ‫خۆی نەیتوانیوە گۆڕانكاری دروست‬ ‫و بــاش بێنێتــە ئــاراوە لــەڕووی‬ ‫فەرهەنگی و كولتوورییەوە‪ ،‬هەمیشە‬ ‫بێگانەپەرســت و خۆپەرست بووینە‪،‬‬ ‫ئەو دوو هۆكارە دەردی كوشــندەن‪.‬‬ ‫دەبێت هەمیشە زمانی بێگانە بهێنینە‬ ‫ناو ئەدەبیاتی خۆمان تا قەرەباڵغییەك‬ ‫دروســت بكەیــن و هەروەهــا ئەو‬ ‫لیژنانەی فێستیڤاڵەكان و پێشبڕكێی‬ ‫نووســەران و هونەرمەنــدان بەڕێوە‬ ‫دەبەن‪ ،‬پێویســتە كەسی پسپۆڕی‬ ‫تیادا دابنرێت ئینجــا لیژنەكان بڕیار‬ ‫بدەن كە كێ هونەردۆستە و شایەنی‬ ‫نازناوی شــاعیر یان هونەرمەندە یان‬ ‫نووسەر یان ئەكتەر‪.‬‬ ‫شاعیر و نووســەر ناتوانێ هیچ بكات‬ ‫بۆ ئەوەی بوونی خۆی بسەلمێنێت‪،‬‬ ‫هەمیشــە ئــەوە خوێنــەر و دەزگە‬

‫كوردۆ شابان‬

‫دابەشكردن‪ :‬بالڤ پەیك‪ ،‬سلێمانی‪ /‬برایەتی‪ ،‬هەولێر‬

‫ڕاگەیاندنەكانــن كــە دەبێت ئێمە‬ ‫بــە خەڵك ئاشــنا بكەن تــا خۆمان‬ ‫هەین‪ ،‬نەك لــە دوای مردنمان بێن‬ ‫كتێبەكانمان دووبارە و چەندبارە لە‬ ‫چاپ بدەنەوە و كۆڕی ماتەمینیمان‬ ‫بۆ ساز بدەن‪ ،‬ئێســتە خۆمان هەین‬ ‫بۆ نایەن كۆڕی خۆشــی و شــادمان‬ ‫لەگەڵ بكەن‪.‬‬

‫* بۆچی كەم دەنووسیت؟‬ ‫ لەبەرئــەوەی ئێســتە نووســین‬‫بە گشــتی و شــیعر بەتایبەتی ئەو‬ ‫بایەخەی جارانی نەماوە‪ ،‬بۆیە منیش‬ ‫كــەم دەنووســم‪ ،‬زیاتر شــتەكانم‬ ‫لە ماڵپــەڕە ئەلیكترۆنییــەكان باڵو‬ ‫دەكەمەوە‪ ،‬چونكە پێــم وایە ئەوێ‬ ‫باشترین شوێنە بۆ باڵوكردنەوە‪.‬‬ ‫*بە نیاز نیت كتێبی تر چاپ بكەیت؟‬ ‫ نەخێــر‪ ،‬چونكە پێم وایە ئێســتە‬‫كاتی چاپكردنی كتێب نییە‪ ،‬خەڵكی‬ ‫كوردســتان دەروونــی مانــدووە و‬ ‫گیرفانیشی بەتاڵە‪.‬‬ ‫* شیعر بۆ كێ دەنووسیت؟‬ ‫ بۆ ئەو كەســانەی خۆشم دەوێن و‬‫خۆشەویستمن‪.‬‬

‫بۆ پەیوەندی‪:‬‬

‫‪0964(0)7502376262‬‬ ‫‪0964(0)7502386262‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫ســابات و ســاوێن دوو خوشــكە‬ ‫گۆرانیبێژ‪ ،‬هەردووكیان پەیمانگە و‬ ‫كۆلێژی هونەرە جوانەكانیان تەواو‬ ‫كردووە‪ ،‬ســاوێن ژەنیاری ئامێری‬ ‫كەمان و سابات ژەنیاری چەلۆ‪ ،‬ئەم‬ ‫دوو خوشكە هونەرمەندە سەرجەم‬ ‫كار و چاالكییــە هونەرییەكانیــان‬ ‫پێكــەوە ئەنجام داوە و بەشــداری‬ ‫چەنــدان چاالكی و فێســتیڤاڵی‬ ‫هونەرییــان لە نــاوەوە و دەرەوەی‬ ‫كوردستان كردووە‪ .‬ساوێن حەمید‬ ‫لــە دیدارێكــی “وشــە”دا باس لە‬ ‫گرنگتریــن كارە هونەرییەكانیــان‬ ‫دەكات‪.‬‬

‫ڕاپەڕین” كە لە ســاڵی ‪ 2006‬باڵو‬ ‫كرایەوە‪ ،‬ئــەوی تریان كلیپێك بوو‬ ‫كە لە چەند گۆرانییەكی فۆلكلۆری‬ ‫پێك هاتبوو بەنــاوی “پاوانە” و بەم‬ ‫دواییە باڵو كرایەوە‪.‬‬

‫گۆرانییــەدا‪ ،‬هەروەها لــەم كلیپە‬ ‫كۆمەڵێــك وردەكاری و ڕەنــگ و‬ ‫لۆكەیشنی جیاواز بەدی دەكرێ كە‬ ‫لێهاتوویی دەرهێنەر بە دەردەخات‬ ‫لە كارەكەیدا‪.‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫ساوێن حەمید‪ :‬هەرگیز لەگەڵ سابات بیرمان لەوە‬ ‫نەكردووەتەوە بە جیا كار بكەین‬

‫‪19‬‬


‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪20‬‬ ‫‪www.wishe.net‬‬

‫لە ماڵپەڕی وشە ئاگاداری نوێترین گۆڕانكارییەكان بە‬

‫‪Wishe‬‬ ‫‪Heftenameyekî sîyasî giştîye‬‬

‫خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر‪ :‬سەرباز ساڵح‬ ‫‪sarbaz25@yahoo.com‬‬ ‫‪07502376262‬‬

‫كوردستان ــ هەولێر‬

‫‪wishe@wishe.net‬‬

‫ژمارە (‪ ، )195‬چوارشەم‪2017/ 7/ 26 ،‬‬

‫بەردی تەشیی كچی گاور لە ئامێدییە‬

‫وشە‪ /‬ئامێدی‪ -‬نەوزاد هلۆری‬

‫ئەم بەردە گەورەیــەی لە وێنەكەدا‬ ‫دیارە‪ ،‬پێی دەڵێن “بەردی تەشــیی‬ ‫كچــی گاور”‪ ،‬دەكەوێتە گوندێكی‬ ‫بنــاری چیــای گارە لــە دەڤەری‬ ‫ئامێدی ســەربە پارێزگای دهۆك و‬ ‫مێژووەكــەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە‬ ‫هاتنی ئیسالم‪.‬‬ ‫محەمەد بەرگارەیی هاوواڵتییەكی‬ ‫گوندی دێرەشی سەربە شارۆكەی‬ ‫ئامێــدی بە”وشــە”ی راگەیانــد‪،‬‬ ‫ناوهاتنی ئەو بەردە بە ناوی تەشیی‬ ‫كچی گاور‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی‬ ‫پێش ئیسالم و تا ئێستە ئەو بەردە‬ ‫هەر بەو ناوە دەناسرێ‪.‬‬ ‫ئەو هاوواڵتییە كــە بەدواداچوونی‬ ‫بۆ مێــژووی ئەو بــەردە كردووە‪،‬‬ ‫ئەوەش دەخاتە ڕوو كە “چیرۆكەكە‬ ‫وایــە كە دەگوترێ كچــی گاور لە‬ ‫ماڵباتێكی گاور بــووە‪ ،‬زۆر جوان و‬ ‫شــۆخ و شەنگ و ســەرنجڕاكێش‬ ‫بــووە‪ ،‬هەموو رۆژێــك چووەتە ژێر‬ ‫ئەو بەردە و كاری رستن و چنینی‬ ‫خووریی مەڕی كــردووە بە دارێك‬ ‫كە ئێمە پێی دەڵێین (تەشی)‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئــەو چیرۆكە دەمــاودەم هاتووە و‬ ‫بەو بەردە دەگوترێ بەردی تەشیی‬ ‫كچی گاور”‪.‬‬ ‫بەردی تەشیی كچی گاور دەكەوێتە‬ ‫گوندی دێــرەش بە دووریی ‪10‬كم‬ ‫لە ســەنتەری شــارۆكەی ئامێدی‬

‫و بەهۆی جوانییەكەیەوە ســااڵنە‬ ‫ژمارەیەكــی زوری گەشــتیار‬ ‫ســەردانی دەكەن و وێنەی لەگەڵ‬ ‫دەگــرن‪ ،‬بەردەكە بە شــێوەیەك‬ ‫هەڵكەوتووە وەك ســەری مرۆڤێك‬ ‫وایە‪ ،‬بەاڵم زیاتر لەســەر شــێوەی‬ ‫ئافرەتە نەك پیاو‪.‬‬ ‫“كچی گاور و تەشــی رێسان” لە‬ ‫رووی كولتــووری و هونەرییــەوە‬ ‫چووەتە ناو ئەدەبیاتی كوردییەوە و‬ ‫لە دەیان شیعر و گۆرانیدا لەبارەی‬ ‫جوانییەكەیەوە گوزارشت كراوە‪.‬‬ ‫محەمــەد هاوواڵتــی گونــدەی‬ ‫دێرەش‪ ،‬ئەو گونــدەی بەردەكەی‬ ‫تێدا هەڵكەوتووە‪ ،‬ئاماژەی بەوەش‬ ‫دا “بەردی تەشیی كچی گاور زیاتر‬ ‫لــە ‪ 25‬مەتر بەرزە و چــواردەوری‬ ‫بەردەكــە ‪ 36‬مەتــرە‪ ،‬بەهایەكی‬ ‫گەورە و گرنگی هەیە بۆ كوردستان‬ ‫لــە ڕووی شــوێنەوارییەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستە الیەنی پێوەندار ئەو بەردە‬ ‫وەك پێگەیەكی كولتووری بپارێزن‬ ‫و گرنگی پــێ بدەن بۆ ئەوەی زیاتر‬ ‫بناسرێت”‪.‬‬ ‫دێــرەش‪ ،‬یەكێكە لــە گوندەكانی‬ ‫دەڤەری بەری گارە و نێزیكەی ‪50‬‬ ‫ماڵ تیایدا نیشــتەجێن و بە كاری‬ ‫كشتوكاڵی و بەخێوكردنی ئاژەڵەوە‬ ‫خەریكن‪ .‬بەناوبانگترین دەرامەتی‬ ‫كشــتوكاڵ لــە دەڤــەری بەرێ‬ ‫گارێ تووتنــە‪ ،‬بــەاڵم كارگەكانی‬ ‫دروستكردنی جگەرە لە كوردستان‬ ‫لەكار خراون‪.‬‬

‫بەدران ئەحمەد حەبیب‬

‫ئابووریی واڵتێك نیشــانەیە بۆ بەهێزی یان‬ ‫الوازیی سیستەمی سیاســیی ئەو واڵتە لە‬ ‫ئاســت هــەر هەڕەشــەیەكی دەرەكی یان‬ ‫مەترســییەكی ناوەكیدا وەك هەڵگەڕانەوەی‬ ‫بەشــێك یان هەمــوو گەلــی واڵتەكە لەو‬ ‫سیســتەمە سیاســییە ئەگەربێتو پێشــتر‬ ‫لێــی نەبان و بێــزار بووبێت‪ .‬ســاڵی ‪1991‬‬ ‫ســەت جورج دەبڵیو بوشیش دنەی باكور و‬ ‫باشــووری عێراقی بدایە ئەوان رانەدەپەڕین‬ ‫ئەگەر گەمارۆی ئابــووری لەالیەن جڤاكی‬ ‫ناودەوڵەتییەوە كاری خۆی نەكردایە‪ .‬هەرچی‬ ‫ئەستەم و چەوسینەوەیەكی سەدام حوسێن‬ ‫لــە پێش ئەو مێــژووەدا لە گەلــی عێراقی‬ ‫كردبوو‪ ،‬هەمــووی لــە كوردواتەنییەكەی‬ ‫(كاســەی پڕ ئاشتیی ماڵە)دا توابوونەوە و ون‬ ‫بووبوون‪ .‬لە پێشەبەرەی سوپای عێراق دوای‬ ‫گرتنی كوێت‪ ،‬لە حەفری باتیندا شەڕكەری‬ ‫عێراقی ئاردی لە جیاتی نان بە ئاوەوە خوارد‪.‬‬ ‫لێرەوە سەرەتای هەرەس دەستی پێ كرد‪.‬‬ ‫ئەو دیباچەیەم بە بۆنەی ئەو بارە ئابوورییەی‬ ‫توركیایــەوە هێنایەوە‪ ،‬كە چەند ســاڵێكە‬ ‫لــە ســایەی سیســتەمی ســەرەڕۆیانەی‬ ‫ســەرۆك ئەردۆغاندا زیاتــر دەتەنگژێ و ئەو‬ ‫گەشبینییانەی خۆی و حزبەكەی ماوەیەك‬ ‫بوو بۆ بواری ئابوورییان كردبوو بە ناونیشانی‬ ‫داهاتووی درەوشاوەی خۆیان و واڵتەكەیان‪،‬‬ ‫هەمووی یەكبەیەك بەدوادا گەڕانەوە‪ .‬توومەز‬ ‫گشــتی پلیكانە بــوون بۆ ســەركەوتن بە‬ ‫پەیژەی دەسەاڵتدا و دوای ئەوەش گەیی بە‬ ‫تۆقەاڵن‪ ،‬ئیتر پێویستی نەما نە بە ئابووری و‬ ‫نە تەنانەت بە سەبەتەی چارەسەری كێشەی‬

‫ساوێن حەمید‪ :‬هەرگیز لەگەڵ‬ ‫سابات بیرمان لەوە نەكردووەتەوە‬ ‫بكەین‬ ‫بە جیا كار‬ ‫وشە‪ /‬محەمەد جەمال‬ ‫سابات و ساوێن دوو خوشكە‬ ‫گۆرانیبێــژ‪ ،‬هەردووكیــان‬ ‫پەیمانگــە و كۆلێژی هونەرە‬ ‫جوانەكانیان تەواو كردووە‪،‬‬ ‫ســاوێن ژەنیاری ئامێری‬ ‫كەمان و سابات ژەنیاری‬ ‫چەلۆ‪ ،‬ئەم دوو خوشكە‬ ‫هونەرمەندە سەرجەم‬ ‫كار و چاالكییــە‬ ‫هونەرییەكانیــان‬ ‫پێكــەوە ئەنجــام‬ ‫داوە و بەشــداری‬ ‫چەنــدان چاالكی و‬ ‫فێستیڤاڵی هونەرییان‬ ‫لە نــاوەوە و دەرەوەی‬ ‫كوردســتان كــردووە‪.‬‬ ‫ســاوێن حەمیــد لــە‬ ‫دیدارێكــی “وشــە”دا‬ ‫باس لە گرنگترین كارە‬ ‫هونەرییەكانیان دەكات‪.‬‬

‫‪19‬‬

‫جارێكی تر‪ .‬ئەردۆغان بە سەدام‬

‫كورد‪.‬‬ ‫توركیــا لە بواری داهاتی نەتەوەییدا پشــت‬ ‫بە دەرهەناردنی بەرهەمــی كردەوەكێڵی و‬ ‫هاتنی ســەیرانكەری بیانی دەبەستێ‪ .‬پێش‬ ‫دوو ســاڵ كەمتر لە مانگی چرینی دووەمی‬ ‫‪2015‬دا‪ ،‬سەبارەت بە كەواندنی باڵەفڕەیەكی‬ ‫رووسیا لەالیەن هێزی ئاسمانیی توركیاوە‪،‬‬ ‫سەرۆكی رووسیا هەموو بەند و پێوەندییەكی‬ ‫ئابووریی لەگەڵــدا پســاند‪ ،‬تەنانەت دوای‬ ‫ســاڵێكێش‪ ،‬كە ئەردۆغان داوای لێبوورینی‬ ‫كــردەوە و ســەردانی كرد‪ ،‬پووتن ســوور‬ ‫بوو لــە نەكڕینەوەی تەماتــەی توركیا‪ ،‬كە‬ ‫كەرەستەیەكی ســەرەكی بوو لە ئاڵووێری‬ ‫نێوانیاندا‪.‬‬ ‫لــەو رۆژانــی پێشــووەدا‪ ،‬كــە ئەردۆغان‬ ‫سەردانی ســعوودیە و قەتەری كرد‪ ،‬بەپێی‬ ‫هەندێك شیكردنەوە‪ ،‬ســەركۆماری توركیا‬ ‫لــە پشــت دەرگای دانیشــتنەوە مامەڵەی‬ ‫گۆڕینەوەی هەڵوێستی پشتیوانی لە قەتەری‬ ‫بە ســەیرانكەری ســعوودیەوە كردووە‪ ،‬كە‬ ‫بە هۆی شــەڕی ســووریاوە چەند ساڵێكە‬ ‫سەیرانكەری كەنداو بە تایبەتی سعوودیەیی‪،‬‬ ‫كە بە ژمــارە زیاترن‪ ،‬لە جیاتی ســووریا و‬ ‫لبنــان روو لە توركیا دەكەن و هیچیشــی‬ ‫پێ ناوێ لە ســۆنگەی هەڵوێستی ئەردۆغان‬ ‫لە ئاســت تەنگژەی قەتەردا‪ ،‬ســەیرانكەری‬ ‫ئەو واڵتەیلەی لەگەڵ قەتەردا كێشــەدارن‬ ‫لەمەودوا روو لە توركیا وەردەگێڕن‪.‬‬ ‫ئەردۆغــان پیــاوی ناوبژی نییــە‪ ،‬ئەو پتر‬ ‫پیاوی خۆشــكردنی ئاوری گەڕ و كێشــەیە‬ ‫وەك لە ســەرەتای كێشەی سووریا لە ‪2011‬‬

‫دەركەوت‪ ،‬هەروەها لە دەســپێكی شــەڕی‬ ‫وەگرتنەوەی مووســڵدا پێــش دە مانگ لە‬ ‫ئێستا‪ ،‬كە دەیویســت خۆی بكات بە الیەن‬ ‫لە ملمالنەی نێوان ســونە و شیعەی عێراق‪،‬‬ ‫یــان هەولێــر و بەغــدا‪ ،‬كــە چاوەڕوانییە‬ ‫دوای تەواوبوونی شــەڕی داعــش ئەو دوو‬ ‫ملمالنەیە بە جۆرێكی تــر و رەنگە گەرمتر‬ ‫ســەر هەڵبدەنەوە‪ .‬سەرۆكی توركیا بێالیەن‬ ‫نییــە لە هیچ كێشــەیەكدا و ئــەو بە دوای‬ ‫هەلدا لە پێناوی خۆسەپاندن و دەسەاڵت و‬ ‫دەسكەوتی مایەكیدا دەگەڕێ‪.‬‬ ‫لــە ناوەخــۆی توركیــادا باری سیاســی‬ ‫شانبەشــانی ئابوورییەكــەی لــە تەنگژانی‬ ‫نەپســاوەدایە‪ .‬چەنــد رۆژێكــە رۆژنامەی‬ ‫جەمهوورییەت‪ ،‬كــە رۆژنامەیەكی دێرینە‬ ‫كەوتووەتە بەردەم پێچینــەوەی دادوەری‪.‬‬ ‫سەرنووســیار و چەند رۆژنامەنووسێكی ئەو‬ ‫رۆژنامەیە بــە بیانووی پاڵپشــتی لە تیرۆر‬ ‫(مەبەســت پارتی كرێكارانی كوردســتان و‬ ‫جماتــی فەتحواڵ گولەنــە) رەنگە بۆ ماوەی‬ ‫درێژ بكەونە پشت تەلبەندی بەندینخانەوە‪.‬‬ ‫لە كێلەكی ئەوەدا گرتنی رۆژنامەنووسێك و‬ ‫چاالكیكارێكــی ئەڵمان یەكەمیان لە پارەوە‬ ‫و ئــەوی تریان لــەو رۆژانەی پێشــووەوە‬ ‫هــەر بە تۆمەتەكەی ســەرەوە‪ ،‬ســێبەری‬ ‫خۆی هاوێشــتووەتە ســەر نەك پێوەندیی‬ ‫دیپلۆماســیی توركیــا بە ئەڵمانیــاوە بگرە‬ ‫پێوەندییــە ئابوورییەكەشــیان‪ .‬وەزیــری‬ ‫دەرەكیــی ئەڵمانیا چەنــد رۆژێك لەمەوبەر‬ ‫كتوپڕ گەڕ و ســەیرانی خۆی پســاندەوە و‬ ‫هاتەوە بۆ دانی ئاخاوتنێكی ئاورین لە بارەی‬

‫سیاســەتی توركیا بە ئەڵمانیاوە و لە ناویدا‬ ‫هەڕەشــەی دابەزاندنی پێوەندیی ئابووریی‬ ‫كرد‪ .‬بۆ كۆمپانیا و تاكەیلی ئەڵمان ئیتر توركیا‬ ‫واڵتێكی تەناه نییە‪ ،‬هەر كێ روو لەوێ بكات‬ ‫بە بەرپرسیارەتیی خۆی كردووێتی‪.‬‬ ‫دەسوەردانی ئەردۆغان لە كێشەی سووریادا‬ ‫لەوەتــەی ســەرۆكی تــازەی ئەمەریكا لە‬ ‫سەری ساڵەوە هاتووە‪ ،‬لە پاشەكشەدایە‪ .‬لەو‬ ‫چەند رۆژەی پێشوودا گرتنەوەی ئالیكاریی‬ ‫چەكداری لە بەرهەڵستیی ناوڕۆیی (معتدل)‬ ‫ی ســووریا لەالیەن ئەمەریكاوە‪ ،‬زەبریكی‬ ‫كاری بوو وەشایە سەری سەركۆماری توركیا‬ ‫لەبەرئەوەی ئەمانــە ئەوانە بوون بووبوون بە‬ ‫پردی دەسوەردانی ئەو لە چەند كۆنگرەكەی‬ ‫جنێڤ بۆ دۆزینەوەی چارەســەرێك لەپێناو‬ ‫كێشــەی ســووریادا‪ .‬بۆ ئەمەریكا‪ ،‬رۆیینی‬ ‫بەشار ئەســەد هیچ وێروەترییەكی نەماوە‪.‬‬ ‫بــۆ ئالســعوودیش‪ ،‬رووبەڕووبوونــەوەی‬ ‫كۆماری ئیسالمیی ئێران جێگەی بە هەموو‬ ‫وێوەترییەك لێژ كردووە‪ .‬بەشــێك لەو گۆڕانە‬ ‫گەورانــەی لــەم ناوچەیــەدا وا روودەدەن‬ ‫بــە رێككەوتنــی پشــتدیوارانەی نێــوان‬ ‫ئەمەریكایی و رووس روودەدەن و بەشەكەی‬ ‫تری تەنیا ئەمەریكایی خۆیــان دەیزانن بۆ‬ ‫نموونە خۆسازدان بۆ تێسرەواندێك لە ئێران‪.‬‬ ‫ئەردۆغانەكەی توركیا دواجار تەنیا حسێب‬ ‫دەژمێرێ و ئەوەش بێگومان هارتری دەكات‬ ‫زیاتر لە ئاست ئەوانەی لە خۆی الوازترن یان‬ ‫لە هاوكێشی سیاسیدا ژمارەی زل نین وەك‬ ‫كوردســتانە بوچكەالنەكەی لەمەڕ خۆمان‪،‬‬ ‫كە ماوەیەكە خولیای ریفراندۆمی هەیە‪.‬‬

‫ئەو قســەیەی (های راست های درۆ) پێش‬ ‫حەوتووێك ئاوها‪ ،‬لە مەولوود چاوشئغڵوویان‬ ‫گێڕایــەوە و وتوویەتی ئــەوان بە مەرجێك‬ ‫رێ بە ریفرانــدۆم دەدەن ئەو ناوچەیە واتە‬ ‫هەرێمی كوردســتان ببێ بــە ناوچەیەكی‬ ‫ڤەكری بــۆ تەڕاتێنــی ســوپای توركیا لە‬ ‫جۆری ئەوەی لە باكوری قوبرســدا ســاڵی‬ ‫‪ 1974‬كردیان و دواییش بۆیان چووە ســەر‪.‬‬ ‫ئەو قســەیە هەرچەندە لە نەریتی سیاسیدا‬ ‫جۆرێكــە لە بــێ تۆرەیی بــەاڵم دوور نییە‬ ‫تەمایەكی جۆری ئەوەی رووســیای ساڵی‬ ‫‪ 2014‬لــە ریفراندۆمەكــەی نیوەدوورگەی‬ ‫قرم و پاشــان لكاندنی بە خۆوە كردی‪ ،‬الی‬ ‫توركیاش سەری هەڵدابێ‪ .‬ئەو جۆرە خەونانە‬ ‫بۆ مێشكی سەركۆماری توركیا ئاسایین‪ ،‬كە‬ ‫وەك ســەرۆكی بزاوی ناونەتەوەییی برایەلی‬ ‫موســڵمان (ئیخوان) هەڵسوكەوت دەكات و‬ ‫پەلوپۆی ئەو بزاو یان هۆنینەوەیشە لە زۆربەی‬ ‫دنیادا باڵوە و ئەو خۆی دەیانجووڵێنێ‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەوە خەونێكی زڕە و بە هاتنی سەرۆكی‬ ‫تازەی ئەمەریكا‪ ،‬بــۆ یەكجاری چووەتە ژێر‬ ‫گڵ‪ .‬ئەو شــەڕە ناودەوڵەتییە بەرفرەوانەی‬ ‫ئێستا لە عێراق و ســووریادا دژی داعش و‬ ‫هاولفەكانی دەگەڕێ سەرەتای لێژبوونەوەی‬ ‫گڵوڵەی ئیســامی الجڵەوە‪ ،‬كــە زەبرێكی‬ ‫فرە كاری دەســرەوێنێتە ئەو هۆنینەوەیەی‬ ‫ئەردۆغان قەاڵی خەونی بۆ رۆناوە‪ .‬حسێبی‬ ‫زەبرەكەش زۆرە‪ ،‬دەبێ لــە ئابووریدا تەبای‬ ‫سیاسەتدا‪ ،‬دواجار هەمووی بەسەر یەكەوە‬ ‫بژمێــرێ وەك چــۆن ســەدامەكەی ئێرە‬ ‫ژماردی‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.