Page 1

‫بەغدا دوو فڕۆكە چەكی كەنەدی‬ ‫پێشمەرگە بۆ میلیشیاكان دەبات‬ ‫لە سلێمانی تەندەرێكی ‪ 44‬ملیار‬ ‫دیناری بۆ كۆمپانیایەك “رێك دەخرێ”‬

‫مووچە بە سیســتەمی نوێ دابەش‬ ‫دەكرێــت و بــە شــێوازی كــۆن‬ ‫وەردەگیرێ‬

‫‪2‬‬

‫‪6‬‬

‫هەورامان داوایەكــی بە پەلەی لە‬ ‫حكومەتی هەرێم هەیە‬

‫‪15‬‬

‫عەقڵیەتی ئیسالمی سیاسی عێراقی‬ ‫تووشی فەشەل كرد‬

‫‪9‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬ ‫نرخ‪ 500 :‬دینار‬ ‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫ماڵپەڕی وشە‬

‫‪5‬‬

‫‪www.wishe.net‬‬

‫تریفە لەبەر‬ ‫خۆشەویستەكەی‬ ‫وازی لە هاوسەر و‬ ‫منداڵەكانی هێنا‬

‫‪16‬‬

‫بۆ ئازادیی دەربڕین لە وشەوە دەست پێ بكە‬

‫پەرلەمانتارێكیبەریتانیا‪:‬‬

‫مانگێكی تر واڵتان لەگەڵ ڕیفراندۆمی‬ ‫كوردستان دەبن‬

‫‪11‬‬

‫وەزیری خوێندنی بااڵ‬

‫نوكتەیەكی تری‬ ‫كارگێڕی دەوەشێنێ‬

‫بەرەی نەخێر لە یەكەم دەركەوتنیدا شكستی هێنا‬

‫بەرەی نەخێر بۆ ریفراندۆم لەكاتێكدا ئەنجامدانی ریفراندۆم‬ ‫بە بڕیارێكی ناشــەرعی لە قەڵەم دەدات‪ ،‬لە هەمان كاتدا‬ ‫داوا لــە هاوواڵتییان دەكات بە نەخێر بەشــداری بكەن‪،‬‬ ‫چاودێرانی سیاســی و شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە‪،‬‬ ‫ئەو بەرەیە نازانن چییان دەوێت‪ ،‬لەكاتێكدا پرۆســەكە بە‬

‫ناشــەرعی دادەنێن‪ ،‬بەاڵم لە هەمان كاتــدا بڕیار دەدەن‬ ‫بەشداریشی تێدا بكەن‪.‬‬ ‫دوێنــێ هەشــتی ئابــی ‪ ،2017‬كەمپینــی نەخێــر بۆ‬ ‫ریفراندۆم لە ئێســتەدا لە ســلێمانی راگەیەنرا‪ ،‬ئەوان لە‬ ‫راگەیەنراوەكەیاندا‪ ،‬ئەنجامدانی ریفراندۆم بە نایاســایی‬

‫دەسەاڵتی كوردی‬ ‫دەسەاڵتی بێگانە‬ ‫یووسف لەتیف‬

‫دادەنێن‪ ،‬بەاڵم لە هەمان كاتدا داوا لە هاوواڵتییان دەكەن‬ ‫لە بەشــداریكردنیاندا لە ریفراندۆم دەنگ بە نەخێر بدەن‪،‬‬ ‫ئەوەش بووەتە جێی پرســیار بۆ شارەزایان و هاوواڵتییان‬ ‫كە ئایا ئەگەر پرۆســەی ریفراندۆم نایاســایی و ناشەرعی‬ ‫بێت‪ ،‬چۆن دانی پێدا دەنێن و بەشداریی تێدا دەكەن‪.‬‬

‫ریفراندۆم بۆچی گرنگە؟‬

‫‪11 8‬‬

‫محەمەد ئەسعەد هەمەوەندی‬

‫‪2‬‬

‫گۆڕان ژنان‬ ‫دەخاتە دەرەوەی‬ ‫سەركردایەتییەكەی ‪3‬‬ ‫‪ 2‬یاسای هەڵبژاردنی‬ ‫عێراق هەوڵێكە‬ ‫بۆ نەهێشتنی‬ ‫فرەحزبی‬ ‫‪7‬‬


‫كوردستانی‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪2‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫بەغدا دوو فڕۆكە‬ ‫چەكی كەنەدی‬ ‫پێشمەرگە بۆ‬ ‫میلیشیاكان دەبات‬

‫میدیاكانی كەنەدا هەڵمەتێكی چڕیان لە دژی جەســتن ترۆدۆی ســەرۆك وەزیرانی كەنەدا و‬ ‫حزبەكەی “پارتی لیبرالی كەنەدا” دەست پێ كردووە و بەوە تۆمەتباری دەكەن‪“ ،‬ئەو چەكانەی‬ ‫بۆ كوردستانی ناردووە‪ ،‬نەگەیشتووەتە دەست پێشمەرگە” و بەغدا بەسەر میلیشیاكانی حەشدی‬ ‫شــەعبی دابەشی كردوون كە تۆمەتبارن بە كۆمەڵكوژی ســوننەكان و سووتاندنی خەڵكی بێ‬ ‫تاوان و بۆردمانكردنی هاوواڵتییانی سڤیل‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬باز ئەحمەد‬ ‫چەكی چیــك و كەنــەدا بە كوردســتان‬ ‫نەگەیشتووە و بە حەشد دراوە‬ ‫لە ســەرەتای ئەمســاڵ و ڕێك لــە ماوەی‬ ‫مانگــی كانوونــی دووەم‪/‬یەنایەری ‪،2017‬‬ ‫دوو فڕۆكەی جەنگیی كەنەدا‪ ،‬دوو كاروانی‬ ‫چەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان‬ ‫ڕەوانە كــراون‪ ،‬یەكێكیــان چەكی واڵتی‬ ‫چیكی هەڵگرتووە بۆ هێزی پێشــمەرگەی‬

‫كوردســتان‪ ،‬ئەویتریش كەنــەدا رەوانەی‬ ‫كردووە‪ ،‬هەردوو فڕۆكەكە ڕەوانەی بەغداوە‬ ‫كــراون تا لــەوێ بێنە پشــكنین و دواتر‬ ‫بفڕن بەرەو هەولێر كــە ئامانجی داگرتنی‬ ‫چەكەكان بووە‪.‬‬ ‫بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست “وشە”‬ ‫كەوتــوون‪ ،‬هــەردوو كاروانــە چەكەكە‬ ‫گەیشــتوونەتە بەغدا و وەزارەتی بەرگری‬ ‫كەلوپەل و چەكەكانی پشكنیوە‪ ،‬بارەكەی‬ ‫داگرتووە و ڕێگەی نەداوە فڕۆكەكان دوای‬

‫پشكنین بەرەو كوردستان بێن و چەكەكان‬ ‫بگەیەنن بە پێشــمەرگە‪ ،‬بەڵكو چەكەكانی‬ ‫بەســەر یەكــە و پێكهاتە میلیشــیاكانی‬ ‫حەشدی شەعبی دابەش كردووە‪.‬‬ ‫وەزارەتی پێشمەرگە‪ :‬تا ئێستەش چەكەكان‬ ‫نەگەیشتوونەتە دەستمان‬ ‫دوو ئەفسەری بااڵی وەزارەتی پێشمەرگەی‬ ‫كوردســتان دووپاتی دەكەنــەوە كە ئەو‬ ‫چەكە چیكی و كەنەدییەی بڕیار بوو بدرێنە‬ ‫پێشمەرگە‪ ،‬تا ئێستە نەگەیشتوون‪.‬‬ ‫لیــوا قارەمــان شــێخ كەمــال جێگری‬ ‫سوپاســاالری پێشــمەرگە بــۆ كاروباری‬ ‫كردەوەگەلــەكان بە”وشــە”ی ڕاگەیاند‪،‬‬ ‫هــاوكاری هاتوون‪ ،‬بەاڵم ئــەو بارە چەكە‬ ‫و ئــەو جۆرانەی باســیان لێــوە دەكرێ‪،‬‬

‫نەگەیشتوون و زانیاریشمان لەسەر نییە‪.‬‬ ‫هاوكات لیــوا بەمۆ بەڕێوەبــەری میرەی‬ ‫وەزارەتی پێشــمەرگە بۆ “وشە” بەهەمان‬ ‫شــێوە دووپاتی كــردەوە‪ ،‬ئــەو چەكانە‬ ‫نەگەیشــتوونەتە كوردســتان‪ .‬بۆ زانیاریی‬ ‫زیاتر “وشــە” پێوەندی كرد بە جەبار یاوەر‬ ‫ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بــەاڵم ناوبــراو وەاڵمــی‬ ‫پێوەندییەكانی نەدایەوە‪.‬‬ ‫بەرپرســانی وەزارەتــی پێشــمەرگە ئەوە‬ ‫ناشارنەوە كە كەنەدا و چیك بەڵێنی ناردنی‬ ‫چەكیــان پێ داون‪ ،‬بەاڵم جێی پرســیارە‬ ‫الیان بۆ تا ئێستە چەكەكان نەگەیشتوون‪.‬‬ ‫پارتــە نەیارەكانــی حزبەكەی جەســتن‬ ‫ترۆدۆی ســەرۆك وەزیرانــی كەنەدا كە لە‬ ‫میدیاكانەوە زانیارییــەكان باڵو دەكەنەوە‬

‫لە واڵتەكەیان‪ ،‬ئاشــكرایان كردووە كە ئەو‬ ‫چەكانــەی رەوانە كراون بۆ پێشــمەرگە‪،‬‬ ‫لە قەناس‪ ،‬ئاڕ بی جــی و بۆمبی بچووكی‬ ‫دەســتی پێــك هاتــوون‪ ،‬حكوومەتــی‬ ‫لیبراڵــەكان ڕەزامەندییــان داوە بۆ ئەوەی‬ ‫بگەیەنرێتە دەست پێشمەرگەی كوردستان‬ ‫تا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان سوودی لێ‬ ‫وەربگرن‪ ،‬بەاڵم ئێستە تەواوی ئەو چەكانە‬ ‫ڕادەســتی هێزەكانی حەشــدی شەعبی‬ ‫كراون‪.‬‬ ‫كەنەدییــەكان بــە ســوود وەرگرتــن لە‬ ‫راپۆرتەكانــی نێودەوڵەتــی لەبــارەی‬ ‫پێشــێلكارییەكانی میلیشــیاكانی شیعە‪،‬‬ ‫ئاماژە بەوە دەكــەن “چەكەكانی كەنەدا بۆ‬ ‫كوشتنی سوننە و بۆردمانی خەڵكی سڤیل‬ ‫بەكار دێت”‪.‬‬

‫وەزیری خوێندنی بااڵ نوكتەیەكی تری ئیداری دەوەشێنێ‬ ‫قوتابییان‪ :‬تەنیا بڕوانامە مابوو دوای مووچە بكرێت بە نیوە‬

‫پەرلەمانتارێك‪ :‬بڕیارەكە دووفاقی تێدایە‬ ‫پسپۆڕێك‪ :‬لە كوردستان سیستەمی كارگێڕی عەشایەرییە‬

‫وشە‪ /‬باز ئەحمەد‬

‫وەزارەتــی خوێندنــی بــااڵ و توێژینەوەی‬ ‫زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە‬ ‫بڕیارێكی ســەیر و نامۆدا‪ ،‬دان بە بڕوانامەی‬ ‫بەشــێك لــە قوتابییانی زانكۆیــەك دادەنێ‬ ‫و زۆرینــەی قوتابییەكان بێبــەش دەكات‬ ‫لــە دانپێدانــان‪ ،‬ئەمە ناڕەزایــی قوتابییانی‬ ‫لــێ كەوتووەتــەوە‪ .‬پەرلەمانتارێــك دەڵێ‪،‬‬ ‫بــە وەزیرمان گوتــووە بڕیارەكــە دووفاقی‬ ‫تێدایە‪ .‬بەاڵم پســپۆڕێكی كارگێڕی روونی‬

‫دەكاتەوە كە لە زۆر حاڵەت حكوومەت وەك‬ ‫كۆمپانیایــەك دەردەكــەوێ و بەرژەوەندی‬ ‫لە شــتێكدا بێ‪ ،‬پێچەوانەی خۆیشــی بێ‪،‬‬ ‫جێبەجێی دەكات‪.‬‬ ‫وەزیری خوێندنی بااڵ داننان بە بڕوانامەدا‬ ‫دەكات بە نیو‬ ‫بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی‬ ‫بــااڵ و توێژینــەوەی زانســتی حكوومەتی‬ ‫هەرێمی كوردســتان كە وێنەیەكی دەست‬ ‫“وشــە” كەوتــووە‪ ،‬بە ژمارە ‪10051‬ـــەی‬ ‫رۆژی ‪ 19‬مانگــی رابــردوو تەمووز‪/‬یۆلیۆی‬

‫لەسەرە‪ ،‬وەك فەرمانێكی وەزاری بە واژووی‬ ‫د‪ .‬یوســف گۆرانی وەزیری خوێندنی بااڵی‬ ‫دەرچــووە‪ ،‬تیایدا هاتووە‪ ،‬ئــەو قوتابییانەی‬ ‫دانیشتووی ڕەســەنی كەركووكن و ئێستە‬ ‫لە كەركووك دادەنیشــن یان دانیشــتووی‬ ‫ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی‬ ‫هەرێمی كوردستانن‪ ،‬بڕوانامەی ئامادەیییان‬ ‫لە شارەكانی ناوەڕاســت و باشووری عێراق‬ ‫و شار و شــارۆكەكانی كوردستان بەدەست‬ ‫هێنــاوە‪ ،‬بەهــۆی دوورخســتنەوەیان یان‬ ‫ئاوارەبوونیــان‪ ،‬كار لە فەرمانگــەی ناوچە‬

‫كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم‬ ‫دەكــەن و دەرچووی كۆلێــژی “قەڵەم”ی‬ ‫زانكۆیین‪ ،‬ئیمتیاز بە بڕوانامەكانیان دەدرێ‬ ‫پــاش دڵنیابــوون لەالیەن نووســینگەی‬ ‫خوێندنی بــااڵی وەزارەت لــە كەركووك و‬ ‫پێشكەشــكردنی دۆكیۆمێنتی پێویست بۆ‬ ‫ســەلماندن‪ ،‬دواتر لەالیەن وەزارەت پەسند‬ ‫دەكرێ بەشێوەی ڕاستاندن و ئەوانەیشی ئەو‬ ‫نووسراوە دەیانگرێتەوە‪ ،‬بۆیان هەیە درێژە بە‬ ‫خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بدەن‪.‬‬ ‫قوتابییانــی دەرچوونــی كۆلێــژی قەڵەمی‬ ‫زانكۆیی‪ ،‬ناڕەزایی تونــد بەرامبەر بەو بڕیارە‬ ‫دەردەبڕن و كارەكە بە گاڵتە پێكردن و نوكتە‬ ‫ناو دەبەن و دەڵێن‪ ،‬حكوومەت كردی بە نیو‬ ‫مووچە و كارەبا بە هاوین لە خوار نیوە و هەر‬ ‫خوێندنی بااڵ مابوو دان بە بڕوانامەی نیوەی‬ ‫قوتابییانی دەرچووی كۆلێژی قەڵەمدا بنێ و‬ ‫دان بە نیوەكەی تردا نەنێت‪ ،‬لەناو ئەو هەموو‬ ‫نیوەیەدا سەرمان سوڕماوە‪.‬‬ ‫ئــەوە لە كاتێكــدا زۆرینــەی قوتابیانی ئەو‬ ‫زانكۆیە هی شــارەكانی هەولێر و سلێمانین‬ ‫و بەپێی ئەو بڕیارەی وەزارەت‪ ،‬چوار ســاڵی‬ ‫خوێندنیان لە بەالش بــووە‪ .‬هەروەها چیتر‬ ‫ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن‪.‬‬ ‫پەرلەمان‪ :‬بڕیارەكە دووفاقییە‬ ‫لەســەر ئەو بڕیارەی وەزیری خوێندنی بااڵ‬ ‫و توێژینــەوەی زانســتی‪ ،‬پەرلەمانتارێكی‬ ‫كوردســتان دەڵێ‪ ،‬بە وەزیرمان گوتووە ئەو‬ ‫بڕیــارە دووفاقییە‪ ،‬هەرچەنــد بڕیارەكەش‬ ‫زیاتر ڕەهەندی سیاسیی هەیە نەك ڕەهەندی‬ ‫ئەكادیمی و زانستی‪.‬‬ ‫ڕێواز فایــەق بڕیاردەری لیژنــەی پەروەردە‬ ‫و خوێندنــی بــااڵ و توێژینەوەی زانســتیی‬ ‫پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬بە”وشە”ی ڕاگەیاند‪،‬‬ ‫لە پرســی داننان بە زانكــۆی قەڵەم لەگەڵ‬ ‫وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان گفتوگۆمان‬

‫كردووە‪ ،‬هۆكارەكەی پابەند نەبوونی كۆلێژی‬ ‫قەڵەمە بە یاسای زانكۆ ئەهلییەكان و بەشێك‬ ‫لە ڕێنوێنییەكانــی وەزارەتی خوێندنی بااڵ‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوان وردە وردە پابەندی ڕێنوێنییەكان‬ ‫دەبن‪ ،‬هۆی داننان بە بڕوانامەی دەرچووانی‬ ‫ئەو كۆلێژە كە خەڵكی كەركووك بۆ پرسێكی‬ ‫سیاســی دەگەڕێتــەوە نــەك ئەكادیمــی‪،‬‬ ‫چونكە ئەو خەڵكەی تر كــە هاوپۆلی ئەوان‬ ‫بوون‪ ،‬ئێســتە دامەزراون و ئەوانیش دان بە‬ ‫بڕوانامەكانیان نانرێ‪ ،‬بەاڵم ئەمەش تێبینی‬ ‫لەسەرە و من خۆم بە وەزیری خوێندنی بااڵم‬ ‫گوت‪ ،‬ئەمە مامەڵەكردنێكی دووفاقانەیە‪.‬‬ ‫لەبارەی ڕەوایەتی ئەو بڕیــارە‪ ،‬لە كاتێكدایە‬ ‫ئەگەر زانكۆكە مەرجەكانــی وەزارەتی تێدا‬ ‫نییە‪ ،‬چۆن بەشێك لە بڕوانامەی قوتابیان دانی‬ ‫پێدا دەنرێ و بەشێكیتر وەك خۆی بمێنێتەوە‪.‬‬ ‫د‪ .‬ڕێواز فایەق گوتی‪ ،‬ئەمەیان ڕاســتە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بڕیارەكە ئەوەندەی ڕەهەندی سیاسی هەیە‪،‬‬ ‫ڕەهەندی ئەكادیمی و زانستی نییە‪.‬‬ ‫پسپۆڕێك‪ :‬كارێكی عەشایەرییە‬ ‫لەبارەی هەڵسەنگاندنی بڕیارێكی لەو شێوەیە‬ ‫لــە ڕووی زانســتی كارگێڕییەوە‪ ،‬ســامی‬ ‫سابیر عەبدواڵ پســپۆڕ لە كارگێڕیی كار‪ ،‬بۆ‬ ‫“وشــە” گوتی‪ ،‬لە زۆر حاڵەتــدا حكوومەتی‬ ‫ئێمە هاوشــێوەی كۆمپانیایەك كار دەكات‪،‬‬ ‫نموونەی كۆمپانیــاكان و زانكۆ ئەهلییەكان‬ ‫و زۆری تریش هــەن‪ ،‬بابەتەكە پێوەســتە‬ ‫بــە بەرژەوەندییەوە‪ ،‬هــەركات حكوومەت‬ ‫بەرژەوەنــدی لەوەدا بــێ كۆمپانیا و زانكۆ و‬ ‫هەمــوو دامەزراوەیەكی تر كە پابەند نییە بە‬ ‫مەرجەكان دانی پێدا دەنێ‪.‬‬ ‫بەگوتــەی ئەو پســپۆڕە “گرفتەكــە لێرەیە‬ ‫كە ئێســتە سیســتەمی كارگێــڕی نیمچە‬ ‫عەشــایەری و تۆزێك مۆدێرن لە كوردستان‬ ‫هەیــە‪ ،‬دەبــێ الیەنــی عەشــایەری لەناو‬ ‫سیستەمی كارگێڕی نەمێنێت”‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫‪3‬‬

‫گۆڕان ژنان دەخاتە دەرەوەی سەركردایەتییەكەی‬ ‫بزووتنــەوەی گــۆڕان ڕێــژەی ژنــان لــە‬ ‫ســەركردایەتییەكەیدا كەمترە لە ‪ ،15%‬لە‬ ‫هەڵبژاردنــی ڕێكخەری گشــتی و خانەی‬ ‫ڕاپەڕاندیشــدا هیچ ژنێك بوونــی نییە‪ ،‬ئەمە‬ ‫وای كــردووە ژنانی ئەو حزبە ڕەخنە بگرن و‬ ‫حزبەكەیان بە پەراوێزخستنی ژنان تۆمەتبار‬ ‫بكەن لە سەركردایەتیی و ناوەندی بڕیارداندا‪.‬‬ ‫لە ناو بزووتنــەوەی گۆڕاندا ڕێژەی ئامادەیی‬ ‫ژنان ‪%١٥‬یە‪ ،‬لــە كاتێكدا بەپێــی پێڕەوی‬ ‫ناوخۆییــان دەبــوو ڕێژەكــە ‪ %٣٠‬كەمتــر‬ ‫نەبێ‪ .‬ئــەو ڕێژەیەش هیچیان لــە ناوەندی‬ ‫بڕیاری گۆڕاندا نین كە ڕێكخەری گشــتی و‬ ‫خانەی ڕاپەڕاندنە‪ ،‬بەڵكــو ئەندامانی جڤاتی‬ ‫نیشــتمانیی گۆڕان كە پێك هاتــوون لە ‪٥٠‬‬ ‫ئەندام‪ ،‬تەنیا هەشتیان ژنن و هیچ ژنێكیش‬ ‫بەرپرســیارێتیی ژوورەكانــی حزبەكەی بە‬ ‫دەستەوە نییە‪.‬‬ ‫مونیرە عوســمان پەرلەمانتــاری گۆڕان لە‬ ‫كوردســتان ئاماژەی بــەوە دا‪ ،‬بزووتنەوەی‬ ‫گــۆڕان تا ئێســتە ئەو ڕێژەیــەی جێبەجێ‬ ‫نەكردووە كە لە پێڕەوی ناوخۆ بۆ ژنان دیاری‬ ‫كراوە و ‪%٣٠‬یە‪.‬‬ ‫مونیرە بە”وشە”ـــی گوت‪“ ،‬پێویســت بوو‬ ‫گــۆڕان ڕێژەیەكی زیاتر بــدات بە ژنان نەك‬ ‫ئەوەیشــی دیــاری كراوە نەیــدات‪ ،‬چونكە‬

‫گۆڕان وەك حزبێكی نوێخواز پشتگیریكەری‬ ‫توانــای ژنان و گەنجان خۆی ناســاندووە و‬ ‫پێویستیشە وابێت‪”.‬‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان كە ســاڵی ‪ 2009‬لەسەر‬ ‫دەستی نەوشــیروان مســتەفا دامەزرا و لە‬ ‫یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ‪2009‬دا‬ ‫بووە خاوەنی ‪ 25‬كورسیی پەرلەمان‪ ،‬یەكێك‬

‫لە بانگەشــەكانی ئەو حزبە هەر لە سەرەتای‬ ‫دامەزراندنییەوە بریتی بوو لە هێنانەپێشەوەی‬ ‫ژنــان و هەوڵدان بــۆ دەرخســتنی توانای‬ ‫بڕیاردانیان لە ناوەندەكانی بڕیاردا‪.‬‬ ‫سێوە حەمە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای‬ ‫سلێمانی لەسەر لیستی گۆڕان‪ ،‬ئاماژەی بەوە‬ ‫دا‪ ،‬سەرجەم حزبە سیاسییەكانی كوردستان‬

‫بە گۆڕانیشــەوە پێگــەی تەواوەتیان بە ژن‬ ‫نەداوە‪ ،‬ئەوەش پێوەنــدی بە باكگراوندێكی‬ ‫مێژوویییەوە هەیە كە سیستمی نێرساالری‬ ‫قبووڵی هاتنەپێشەوەی ژنی نییە‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪“ ،‬زیاتر لە جارێك لەبارەی پێگەی‬ ‫ژن ناڕەزایەتیی و داواكاری ئاراستە كراوە بۆ‬ ‫سەركردایەتیی گۆڕان‪”.‬‬

‫لە بەرامبەر یەك كەمپینی نەخێردا‬

‫لە سلێمانی سێ كەمپینی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم‬ ‫هاتوونەتە راگەیاندن‬

‫وشە‪ /‬سلێمانی‪ -‬هەستی كەمال‬

‫لەالیــەن چیــن و توێــژە جیاوازەكانــەوە‬ ‫لــە ســلێمانی‪ ،‬ســێ كەمپینی جیــاواز بۆ‬ ‫پشــتگیریكردن لــە پرۆســەی ڕیفرانــدۆم‬ ‫هاتوونەتــە راگەیانــدن و ئەنجامدەرانی ئەو‬ ‫كەمپینانــە دووپاتی دەكەنەوە لە ســنووری‬ ‫پارێزگای سلێمانی دەنگی “بەڵێ” بۆ ڕیفراندۆم‬ ‫لە نەخێر زۆرترە‪.‬‬ ‫پارێزەرانــی پارێــزگای ســلێمانی‪ ،‬یەكــە‬ ‫كارگێڕییەكانــی ڕاپەڕیــن و گەرمیــان‬ ‫كەمپینێكیان بۆ ڕیفرانــدۆم ڕاگەیاندووە و لە‬ ‫هەوڵی زۆركردنی دەنگی بەڵێدان بۆ ڕیفراندۆم‪،‬‬ ‫هــاوكات لەالیــەن ژمارەیەك كەســایەتی و‬ ‫ڕۆشنبیر و مامۆســتای ئاینییەوە كەمپینێكی‬ ‫تری بەڵێ بــۆ ڕیفراندۆم هاتە راگەیاندن‪ ،‬جگە‬ ‫لەوانەش كەمپینی گەڕۆك بۆ پاڵپشــتیكردنی‬ ‫ڕیفراندۆم هەر لە شاری ســلێمانی دامەزراوە‬ ‫و لــە بەرامبەریشــدا كەمپینێكــی نەخێر بۆ‬ ‫ڕیفراندۆم لە ســلێمانی دوێنێ سێشــەم هاتە‬ ‫راگەیاندن‪.‬‬ ‫مامۆستا محەمەد شافیعی پێشنوێژ و وتارخوێن‬ ‫و ئەندامــی كەمپینــی بەڵێ بــۆ ڕیفراندۆم‪،‬‬ ‫بە”وشە”ـــی ڕاگەیانــد “بــە ڕاگەیاندنی ئەو‬ ‫كەمپینە هەســتی نەتەوەیــی خۆمان بەجێ‬ ‫دێنین و هەوڵ دەدەین بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم زۆر‬ ‫بكەین”‪.‬‬ ‫زیاتر گوتی “پشــتگیریكردن لە سەربەخۆیی‬ ‫ئەركێكــی نەتەوەیــی و ئاینییە و پێویســتە‬ ‫خەڵكی كوردســتان و پارێزگای سلێمانی واز‬ ‫لە ویســتی حزبەكان بێنن و بەڵێ بۆ ئایندەی‬ ‫كوردستان بكەن”‪.‬‬ ‫لەالیــەن هێز و الیەنــە سیاســییەكانەوە بە‬ ‫سەرپەرشــتی مەســعوود بارزانی ســەرۆكی‬ ‫هەرێمی كوردســتان‪ ،‬ڕۆژی ‪25‬ی ئەیلوول بۆ‬ ‫ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاری كراوە و لەالیەن‬ ‫كۆمیتــەی ڕیفراندۆمیشــەوە ئاشــكرا كراوە‬ ‫كە گۆڕینــی وادەكەی و پاشــگەزبوونەوە لە‬ ‫ڕیفراندۆم‪ ،‬بوونی نییە‪.‬‬ ‫دلێر نەقشبەندی سەرۆكی كەمپینی بەڵێ‪ ،‬بۆ‬ ‫“وشە”ـــی ڕوون كردەوە كە كەمپینەكەیان‬ ‫دوورە لە هەر دەستێوەردانێكی حزبی و ئامانج‬ ‫لێی تەنیا هەوڵە بۆ ســەربەخۆیی كوردستان‪.‬‬ ‫دووپاتی كــردەوە “لە مێــژوودا چەند هەڵێك‬ ‫بــۆ ســەربەخۆیی هەبوون بە دەســتی كورد‬

‫خۆی لەبار براون‪ ،‬ئێســتە ئەم دەرفەتە هەیە و‬ ‫پێویستە ئەمجارە هەمووان بە دەنگی بەرز بەڵێ‬ ‫بڵێینەوە و دەستی كورد بۆ سەركەوتن بێ”‬ ‫لە ناوخۆی كوردستاندا هەریەك لە بزووتنەوەی‬ ‫گۆڕان و كۆمەڵی ئیسالمی لەگەڵ ئەنجامدانی‬

‫ڕیفراندۆم نین و كاتەكــەی بە گونجاو نازانن‪،‬‬ ‫هەروەها كەمپینی “نەخێر لە ئێستەدا” دوێنێ‬ ‫لەالیەن شاســوار عەبدولواحید و كەســێكی‬ ‫ترەوە هاتە راگەیاندن و بڕیارە خەڵك هان بدەن‬ ‫بە نەخێر دەنگ بە ڕیفراندۆم بدەن‪.‬‬

‫الڤین بەهادین ســەرۆكی ڕێكخراوی یادگە‪،‬‬ ‫بۆ “وشــە” ئاشــكرای كرد كە لەگــەڵ چەند‬ ‫ڕێكخراوێكی تــردا كەمپینــی گەڕۆكیان بۆ‬ ‫پشتیوانیكردنی ڕیفراندۆم ڕاگەیاندووە و گوتی‪،‬‬ ‫“لە مــاوەی ئایندەدا بە ئااڵی كوردســتانەوە‬

‫ئــەو دەڵــێ‪“ ،‬ئــەو یەكێتیــە پێشــتر‬ ‫خۆیان ســەپاندبوو بەســەر ســەندیكای‬ ‫رۆژنامەنووســاندا لەدیالــە و ناوچەكانی‬ ‫تری عێراق كە نوێنەرایەتی راســتەقینەی‬ ‫رۆژنامەنووســانی ناوچەكانــی دەرەوەی‬ ‫هەرێمی كوردستان دەكرد‪ ،‬سەرباری ئەوە‬ ‫هاتوون بۆ خانەقین بۆ ئەوەی ســەندیكای‬ ‫رۆژنامەنووســان لەو ناوچەیــە پەرتەوازە‬ ‫بكەن"‪.‬‬ ‫روونــی كــردەوە‪“ ،‬هــەر ئەندامێكــی‬ ‫نووســینگەی گەرمیان یــان خانەقینی‬ ‫سەندیكای رۆژنامەنووســانی كوردستان‬ ‫ببێتــە ئەندامی ئەو یەكێتییــە كە گروپە‬ ‫شیعەكان بەمەبەست لە سنوری خانەقین‬ ‫كردویانەتەوە‪ ،‬ئێمــە مافی ئەندامێنی لەو‬ ‫رۆژنامەنووســە وەردەگرینەوە‪ ،‬چونكە لە‬ ‫نزیكەوە ئاگەدارین ئەو یەكێتییە ســەر بە‬ ‫رێكخراوی بەدرە و بە ئامانجی سیاسی كار‬ ‫دەكات”‪.‬‬ ‫زەینەب حوســێن كچە رۆژنامەنووسێكی‬ ‫خانەقینــە و پێوەنــدی بــە یەكێتــی‬

‫ســەندیكای رۆژنامەنووســانی عێراقەوە‬ ‫كردووە‪ .‬ئەو پاســاو بەوە دێنێتەوە‪" ،‬لقی‬ ‫خانەقینی ســەندیكای رۆژنامەنووســانی‬ ‫كوردســتان لەرووی چاالكیی و پاڵپشتی‬ ‫رۆژنامەنووسانەوە زۆر الوازە”‪.‬‬ ‫زەینــەب بە “وشــە” دەڵێ‪" ،‬مــن و ‪15‬‬ ‫رۆژنامەنووسی تر پێوەندیمان بە یەكێتی‬ ‫ســەندیكای رۆژنامەنوســانی عێراقــەوە‬ ‫كردووە”‪.‬‬ ‫ئەمەل باجەالن بەرپرســی نووســینگەی‬ ‫خانەقینی ســەندیكای رۆژنامەنوســانی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بۆ “وشــە” ئاماژەیدا‪“ ،‬هەر‬ ‫رۆژنامەنووسێك لە خانەقین ببێتە ئەندامی‬ ‫یەكێتی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق‬ ‫مافی ئەندامێتی لێ وەردەگیرێتەوە”‪.‬‬ ‫زیاتــر دەڵــێ‪“ ،‬وەك ســەندیكای‬ ‫رۆژنامەنوسانی كوردستان لەگەڵ تەواوی‬ ‫دامودەزگەكانــی حكوومەتــی هەرێــم‬ ‫هەماهەنگی بەرچاومان هەیە و لە پێدانی‬ ‫زانیاری هاوكارمانن”‪.‬‬ ‫باجــەالن بەهــۆكاری ئەوەی پرســەكە‬

‫كەمپینەكــە جێبەجــێ دەكەیــن و تەواوی‬ ‫شار و شارۆكەكانی كوردســتان دەگەڕێین و‬ ‫پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەكەین”‪.‬‬ ‫بەاڵم كەمپینی نەخێر لە ئێســتەدا ئاشكرای‬ ‫دەكــەن كــە ئــەوان دەیانەوێــت زیــان و‬ ‫مەترســییەكانی ڕیفرانــدۆم بــۆ خەڵك ڕوون‬ ‫بكەنــەوە و دواتر خەڵك خۆی بڕیــار بدات چ‬ ‫دەنگێك دەدات‪.‬‬ ‫ڕابوون مەعرووف گوتەبێژی كەمپینی نەخێر‬ ‫لە ئێستەدا‪ ،‬بە”وشە”ـی گوت‪“ ،‬ئێمە كارێكی‬ ‫نوێمــان نەكــردووە‪ ،‬تەنیا ئەوەنــدە نەبێت‬ ‫ڕیفرانــدۆم بە مەترســی دەزانین و بۆ خەڵكی‬ ‫ڕوون دەكەینەوە و دواجار خەڵك ئازادە دەنگ‬ ‫بە بەڵێ دەدات یان بە نەخێر”‪.‬‬ ‫كوردســتان لە ‪ 100‬ساڵی رابردوودا نیو ملیۆن‬ ‫شەهیدی داوە بۆ سەربەخۆیی و ئازادی‪ ،‬ئێستە‬ ‫كاتی ریفرانــدۆم دیاری كراوە و كۆمســیۆن‬ ‫بەگوتەی بەرپرسانی “‪70%‬ی ئامادەكارییەكانی‬ ‫تەواو كردووە”‪.‬‬

‫حەشدی شەعبی سەندیكای رۆژنامەنووسان كۆنترۆڵ دەكات‬ ‫وشە‪/‬گەرمیان‪-‬سەبری هۆرێنی‬ ‫گرووپە شــیعەكان بە پاڵپشتی حەشدی‬ ‫شــەعبی‪ ،‬پاش دەست بەســەرداگرتنی‬ ‫یەكێتــی ســەندیكای رۆژنامەنووســانی‬ ‫عێراق‪ ،‬هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی سەندیكای‬ ‫رۆژنامەنووسانی كوردســتان لە خانەقین‬ ‫دەدەن‪ ،‬بەرپرســانی ئــەو ســەندیكایە‬ ‫دووپات لەوە دەكاتەوە‪ ،‬حەشدی شەعبی‬ ‫گێچەڵیان پێ دەكات‪.‬‬ ‫ئارام ئیكــرام بەرپرســی نووســینگەی‬ ‫گەرمیانی ســەندیكای رۆژنامەنووســانی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بە "وشــە”ی راگەیاند‪ ،‬بە‬ ‫پاڵپشتی گروپە شــیعەكان و لەسەرووی‬ ‫هەموویانەوە رێكخراوی بەدری ســەر بە‬ ‫هادی عامری‪ ،‬یەكێتی رۆژنامەنووســانی‬ ‫عێراق‪/‬لقــی دیالە لە خانەقین دەســتی‬ ‫كردووە بەناو تۆماركردنی رۆژنامەنووسان‬ ‫و بەڵێندان بە رۆژنامەنووسان بەوەی كاری‬ ‫جۆربەجۆریان بۆ دەكەن‪.‬‬

‫رەهەنــدی سیاســی هەیە‪ ،‬نەیویســت‬ ‫وردەكاری تر بخاتەڕوو‪.‬‬ ‫محەمەد حوســێن یەكێك لە رۆشنبیرانی‬ ‫خانەقیــن‪ ،‬بۆ “وشــە”ی روونكــردەوە‪،‬‬ ‫"ماوەیەكە یەكێتی رۆژنانووســانی عێراق‬ ‫خۆی خزاندووەتە خانەقینەوە و مەترسی‬ ‫دروســتكردنی كێشــەیان لێدەكرێــت‪،‬‬ ‫دەبێت یەكە كارگێڕییەكانی ســنوورەكە‬ ‫هەڵوێستیان هەبێت”‪.‬‬ ‫هــاوكات یوســف ئیبراهیم بەرپرســی‬ ‫راگەیاندنــی قایمقامیەتــی خانەقیــن بۆ‬ ‫“وشــە”ی دووپــات كــردەوە‪“ ،‬لەگەڵ‬ ‫نووســینگەی خانەقینــی ســەندیكای‬ ‫رۆژنامەنوســان كۆبووینەتــەوە و‬ ‫بەڵێنمــان دووپات كردووەتــەوە هەموو‬ ‫هەماهەنگییەك لەگەڵ رۆژنامەنووســانی‬ ‫هەرێمی كوردستان بكەین”‪.‬‬ ‫لە سنوری شارۆكەی خانەقین‪ ،‬نزیكەی ‪75‬‬ ‫رۆژنامەنووس بوونیان هەیە و لەو ژمارەیەدا‬ ‫‪ 15‬رۆژنامەنووس پێوەندییان بە سەندیكای‬ ‫رۆژنامەنووسانی عێراقەوە كردووە‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫وشە‪ /‬سلێمانی‪ -‬هەستی كەمال‬

‫ئەگەرچــی لەناو پێــڕەوی ناوخۆی تەواوی‬ ‫حزبەكانی كوردســتاندا ڕێژەی ژنان ‪ 20%‬بۆ‬ ‫‪ 30%‬دیار كراوە‪ ،‬بەاڵم بە گشــتی تا ئێستە‬ ‫ڕێــژەی ژنان لە ســەركردایەتیی حزبەكاندا‬ ‫نەگەیشتووەتە ‪ 20%‬ئەوەش جێی ڕەخنەی‬ ‫هەمیشەیی ژنان بووە‪.‬‬ ‫ســەیران عارف چاالكی بــواری ژنان‪ ،‬باس‬ ‫لــەوە دەكات كە حزبــە كوردییەكان پیاو و‬ ‫سیستمی پیاوســاالری ڕێبەراتییان دەكات‪،‬‬ ‫قبووڵی دەنگی مێیینە و هاتنەپێشــەوەیان‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫عارف بە”وشە”ـی راگەیاند “ژنان خۆیشیان‬ ‫لــەو ڕووەوە كەمتەرخەمییان پێــوە دیارە‬ ‫و بەشــێكی هۆی پەراوێزبوونیــان خۆیانن‪،‬‬ ‫چونكە چاوەڕێی پیاو دەكەن بزانن چیان بۆ‬ ‫دادەنێن و ئەوانیش بێدەنگ وەریدەگرن‪ ،‬تا‬ ‫ئێســتە ناڕەزایەتییەكی فراوانی ژنانمان لەو‬ ‫ڕووە نەبینی”‪.‬‬ ‫ژنان یەكێكن لەوانەی لە كاتی بانگەشــەی‬ ‫هەڵبــژاردن و پرۆســە ناوخۆیییەكانــی‬ ‫حزبەكاندا بە گرنگییەوە باس دەكرێن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كە دێتە سەر پرسی كرداری و هێنانەپێشەوە‪،‬‬ ‫ژنان لە پەراوێزترینەكانن‪.‬‬ ‫ئەو چاالكەی بواری ژنان پێی وابوو كە ژنان‬ ‫چیتر نابێت بۆ ســەندنەوەی پێگەی خۆیان‬ ‫چاوەڕوانــی پیــاو بكەن و دەبێــت خۆیان‬ ‫تێبكۆشن و پاڵەپەستۆكانیان زیاتر بكەن‪.‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫بەپێی پێڕەوی ناوخۆیان دەبێت ڕێژەیان ‪ 30%‬بێت‬

‫كوردستانی‬


‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪4‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫حەشدی شەعبی لە‬ ‫خاڵی یەكبوونی شیعەوە دەبێتە خاڵی ترازانیان؟‬ ‫حەشدی شەعبی لە ‪ 2014‬بە فەتوایەكی عەلی سیستانی مەرجەعیەتی بااڵی شیعە هاتە دامەزراندن و ئەركی رووبەڕووبوونەوەی داعش و پارێزگاریكردن‬ ‫بوو لە مەزار و شارە شیعەكان‪ ،‬ئەوەش دوای شكانی سوپای عێراق لە پارێزگا سوننەكان‪ ،‬دواتر بەشی زۆری ئەو هێزانە لەالیەن ئێرانەوە كۆنترۆڵ كران‪.‬‬ ‫ئێســتەش دوای نزیكبوونەوەی كۆتاهاتنی داعش‪ ،‬خەریكە ملمالنێ لە نێوان هێزە شیعەكان زیاد دەكات بۆ سوودوەرگرتن لەو هێزانەی ناو حەشد بۆ‬ ‫مەبەستی دەستكەوتی سیاسی و هەڵبژاردن‪ ،‬ئەوەش وای كردووە میلیشیاكان لە هێزی پارێزەری شیعەوە ببێت بە خاڵێكی ترازانیان‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬مەحموود ئیسماعیل‬ ‫كەریم نووری یەكێك لە سەركردەكانی حەشدی‬ ‫شــەعبی لە هێزی بەدر‪ ،‬بە”وشــە”ی راگەیاند‪،‬‬ ‫پرســی مانــەوەی حەشــدی شــەعبی مانای‬ ‫یەكخستنی لەگەڵ ســوپای عێراق نییە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫مانەوەی ئێســتە زیاتر تەناهییە و پێویستتریشە‬ ‫لە پێشــوو‪ ،‬چونكــە كۆتاهاتنی داعــش مانای‬ ‫كۆتاهاتنی تیــرۆر نییە‪ ،‬دواتــر كۆنترۆڵكردنی‬ ‫ناوچــە ســنوورییەكانی رۆژئــاوای عێراق كە‬ ‫پێشــتر لە ‪2003‬ەوە بەدەســتی تیرۆریستانەوە‬ ‫بووە‪ ،‬پێویســت بە بوونی هێزێك دەكات توانای‬ ‫جوواڵنەوەی هەبێت وەك حەشدی شەعبی‪.‬‬ ‫بەگوتــەی ئەو بەرپرســە‪ ،‬مانەوەی حەشــدی‬ ‫شەعبی پێویســتە‪ ،‬چونكە سەرچاوەی هێزە بە‬

‫دەستی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان‬ ‫و بوونی ئەو هێزە پێویســتییە بۆ ئەوەی هەمان‬ ‫ئەزموونی ‪ 2014‬دووبارە نەبێتەوە كە پێشــبینی‬ ‫خراپتــر دەكرێــت‪ ،‬ئایــا ماقووڵــە دوای هەر‬ ‫دەركەوتنێكی تیرۆر و هێرشێكی تری داعشییانە‬ ‫حەشدێكی نوێ دابمەزرێت‪.‬‬ ‫“دژەتیــرۆری عێراق هێزێكی ســەربەخۆیە لە‬ ‫ســوپا و ئێســتە رۆڵێكی باشــی هەیە و بەیاسا‬ ‫رێك خراوە‪ ،‬ئێمەش وەك حەشــد پێویستمان بە‬ ‫رێكخستنەوە هەیە‪ ،‬ئەوەش شتێكی قبووڵكراوە‬ ‫لەالیەن فەرماندەكانی كە بەو رێگەیە و بەیاسایی‬ ‫بكرێ‪ ،‬حەشــدی شەعبی لە پارتە سیاسییەكان‬ ‫و ملمالنێی نێوانیان بەدوور دەكەونەوە و سەربە‬ ‫دەوڵەتی عێــراق دەبن نەك پارتــەكان” كەریم‬ ‫نووری وای گوت‪.‬‬

‫ئاماژەی دا “رۆڵی حەشــد سیاسی نییە‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەگەر وابێت ئــەوە خۆی لە جەنــگ و الیەنی‬ ‫تەناهــی دادەماڵــی و دەچــووە ریــزی پارتە‬ ‫سیاسییەكان‪ ،‬دواتر یاسای عێراق رەتی دەكاتەوە‬ ‫پارتە سیاســییەكانی عێراق باڵی ســەربازییان‬ ‫هەبێ‪ ،‬قەدەغەیــان دەكات لە كاری سیاســی‬ ‫و هەڵبژاردن‪ ،‬بۆیە راســتە پارتە سیاســییەكان‬ ‫ئەندامــی خۆبەخشــیان هەیە لەناو حەشــدی‬ ‫شەعبی‪ ،‬بەاڵم ئەو كاریگەرییەیان نییە”‪.‬‬ ‫الی خۆیەوە ســەید عەلی حوسێنی گوتەبێژی‬ ‫فەرمی فەرماندەیی میحوەری باكوری حەشدی‬ ‫شــەعبی‪ ،‬بە”وشــە”ی راگەیاند كە حەشــدی‬ ‫شەعی لەالیەن هیچ حزب و الیەن و مەزەوێكەوە‬ ‫دانەمەزراوە‪ ،‬بەڵكو لەســەر فەتوایەك دامەزراوە‪،‬‬ ‫بۆیە پێوەســتییەكەی مەرجەعییە و باوەڕ ناكەم‬

‫بچێتە ناو ملمالنێ سیاسییەكان‪.‬‬ ‫ئەو بەرپرسەی حەشدی شــەعبی نەیشاردەوە‬ ‫كە لەمێژە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەوڵ‬ ‫هەیە بە سیاسیی بكرێ‪ .‬بەاڵم لەبارەی دواڕۆژی‬ ‫سیاسییانەی حەشد‪ ،‬حوســێنی گوتی “بۆ هەر‬ ‫رووداوێك قسەی خۆمان دەبێت”‪.‬‬ ‫لە بەرامبەردا شاخەوان عەبدواڵ ئەندامی كوردی‬ ‫لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق‪،‬‬ ‫بە”وشــە”ی راگەیانــد‪ ،‬لە پەرلەمانــی عێراق‬ ‫حەشدی شەعبی یاسای بۆ دەرچووە‪ ،‬بەاڵم هەر‬ ‫خۆیــان رێگرن لەوەی بكرێتــە دامەزراوەیەكی‬ ‫یاسایی‪ ،‬چونكە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی‬ ‫عێراق داوای كــردووە فەســیڵەكان نەمێنن و‬ ‫بكرێن بــە لیوا و حزبەكان دەســتبەرداری بن‪،‬‬ ‫لەو حاڵەتەدا حزبەكان زیانمەند دەبن كە ئێستە‬ ‫لە چوارچێوەی فەســیڵەكان ژمارەیان زیاترە‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونە هێزەكانی بەدر ئەگەر ئێستە ‪ 50‬هەزاریان‬ ‫تۆمار كرابێت‪ ،‬رەنگە ژمارەی راستەقینەی ئەوان‬ ‫‪ 20‬هــەزار بێت‪ ،‬ئەوە ئەو كاتــەی دەچنە ریزی‬ ‫دەوڵەتەوە‪ ،‬ئەو مووچەی ‪ 30‬هەزارەكەی پێشوو‬

‫وەریاندەگرت‪ ،‬نامێنێت‪.‬‬ ‫“لەالیەكــر تریــش پارتــەكان‪ ،‬ئــەو هێزانەی‬ ‫حەشدی شەعبی لە بەردەستیاندایە بۆ حاڵەتی‬ ‫لەنــاكاو‪ ،‬بەاڵم ئەو كاتەی تێكــەڵ دەكرێنەوە‪،‬‬ ‫ناتوانــن هەر كاتێك بیانەوێ وەك هێزێكی حزبی‬ ‫بەكاریان بێنن بۆ بابەتی سیاســی و هەڵبژاردن‪،‬‬ ‫عەبادی تا ئەوان دەســتبەرداری نەبن‪ ،‬یەكیان‬ ‫ناخاتەوە لەگەڵ ســوپا‪ ،‬بەڵكو لــە چوارچێوەی‬ ‫دامەزراوەیەكــی جیادا رێكیــان دەخات‪ ،‬بۆیە‬ ‫مانەوەیان لەو شــێوە لە قازانجــی حزبەكانیانە”‬ ‫عەبدواڵ وای گوت‪.‬‬ ‫حەشــدی شــەعبی لە ‪ 140‬هــەزار چەكداری‬ ‫زۆرینەی شیعە و ســوننەكانی نزیك لەوان پێك‬ ‫هاتــوون كە لە ‪13‬ی حوزەیرانی ‪ 2014‬لەســەر‬ ‫بنەمــای فەتوایەكــی مەرجەعی بــااڵ (عەلی‬ ‫سیستانی)ی لە دژی داعش چەكیان هەڵگرت‪،‬‬ ‫پارســاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە یاســایی كران‪،‬‬ ‫ئەوان دەبنە بەشێك لە ســوپای عێراق و هەموو‬ ‫ماف و ئیمتیازات و پارێزبەندییەكیان هاوشێوەی‬ ‫سوپا بۆ فەراهەم دەكرێت‪.‬‬

‫هێزێكی حەشدی شەعبی لە كەركووك‬ ‫دەست بە مەشق دەكات‬

‫وشە‪ /‬رامیار جواد‬ ‫هێزێكــی نوێ لە ســنووری كەركووك‬ ‫دەســتیان بە مەشــق كردووە و ناوی‬ ‫خەڵك تۆمار دەكەن بۆ بوون بە میلیشیا‪.‬‬ ‫بەرپرسێكی هێزەكە رای دەگەیەنێت كە‬ ‫لەالیەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە‬ ‫رێگە پێدراون و هــەر فەرمانێكیان پێ‬ ‫بێتە سپاردن‪ ،‬جێبەجێی دەكەن‪.‬‬ ‫عەمید سەعدی سومەیدعی ئەفسەر لەو‬ ‫هێزە‪ ،‬بە”وشــە”ی راگەیاند‪“ ،‬ساڵێكە‬ ‫ئــەم هێزە لەالیەن موفتــی گەورەمان‬ ‫شــێخ مەهدی ئەحمەد ســومەیدعی‬ ‫دامەزراوە ‌و لــە هەمــوو پارێزگاكانی‬ ‫ناوەڕاستی عێراق بوونی هەیە‪ ،‬لەالیەن‬ ‫ئەنجوومەنــی وەزیرانــی عێراقــەوە‬ ‫رێگەمان پێ دراوە”‪.‬‬ ‫ســومەیدعی كە برازای شێخ مەهدییە‬ ‫دەڵــێ‪“ ،‬ئێمــە چاوەڕوانــی فەرمانی‬ ‫ئەنجوومەنــی وەزیرانــی عێراقیــن بۆ‬ ‫ئەوەی چــەك و تەقەمەنیمان بدەنێ تا‬ ‫هەر ئەركێكمان پێ بسپێرن جێبەجێی‬ ‫بكەیــن‪ ،‬هەروەهــا ئێســتە دوای‬ ‫دابینكردنی پارەی پێویست‪ ،‬بڕیار دراوە‬ ‫ژمارەیەكــی تر لە گەنجــان ناونووس‬ ‫بكەین كە دوو هەزار كەس دەبێت”‪.‬‬ ‫كاروان نــاوی خــوازراوی گەنجێكی‬ ‫كەركووكــە كە پێوەندی بــەو هێزەوە‬ ‫كردووە‪ ،‬بۆ “وشــە” دەڵــێ‪“ ،‬ئەو هێزە‬

‫مانگانە ‪ 700‬هەزار دینار مووچە دەدات‪،‬‬ ‫بۆیە ماوەی ســاڵ و نیوێكــە تەنیا وەك‬ ‫ئــەرك كاریان لەگەڵ دەكەم و ئێســتە‬ ‫مووچەكــەم بۆ ملیۆنێــك و ‪ 250‬هەزار‬ ‫دینار بەرز كراوەتەوە”‪.‬‬ ‫ئەو هێزە لە چەنــد فەوجێك پێك دێت‬ ‫وەك فەوجی “سەاڵحەدین و كەركووك‬ ‫و دیالــە و حەویجە و مووســڵی نوێ‪،‬‬ ‫ئەندامەكانیان لە پێكهاتە جیاجیاكانن‬ ‫و ئەوان دەڵێن‪ ،‬زۆرترینی ئەندامانیان لە‬ ‫نەتەوەی كورد پێك هاتووە‪.‬‬ ‫لــە گۆڕەپانێكــی ‪ 30‬دۆنمــی كە بە‬ ‫دووریی ‪44‬كم لە باشــووری كەركووك‬ ‫هەڵكەوتــووە‪ ،‬مەشــق ‌و راهێنانــی‬ ‫ســەربازی بــە ئەندامانــی ئــەو هێزە‬ ‫دەكرێت و حەشدی شەعبی پارێزگاری‬ ‫لە سنوورەكەیان دەكات‪.‬‬ ‫عەقید بەكر مامەسێنی ئەفسەرێكی ئەو‬ ‫هێزە‪ ،‬بە”وشە”ی ڕاگەیاند‪“ ،‬لە سنووری‬ ‫كەركووك جگە لە پێشمەرگە‪ ،‬حەشدی‬ ‫شەعبی‌و حەشــدی حەویجە‌و هێزی‬ ‫ئەحڕاڕی شێخ مەهدی و چەند هێزێكی‬ ‫تــری تەناهــی بوونیان هەیــە‪ ،‬بڕیارە‬ ‫هەموویان لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی‬ ‫شــارۆكەی حەویجەدا بەشــدار بن كە‬ ‫هێشتا كاتەكەی دیار نییە”‪.‬‬ ‫مامەسێنی زیاتر دەڵێ‪“ ،‬هێزەكەی ئێمە‬ ‫لەســەر ئاستی عێراق ناســراوە و زیاتر‬ ‫بەهێزی عێراقی بچووككراوە ناســراوە‪،‬‬ ‫چونكە هەموو نەتەوەكان تۆمار كراون و‬

‫بەشــدارن لەو هێزە نوێیە و بەو نزیكانە‬ ‫لەالیــەن حكوومەتی عێراقی بە فەرمی‬ ‫دێتە ناسین”‪.‬‬ ‫لە بەرامبەردا جــوان محەمەد ئەندامی‬ ‫ئەنجوومەنــی پارێــزگای كەركــووك‪،‬‬ ‫دروســتكردنی ئەو هێزە بە پێویســت‬ ‫نازانێــت و پێــی وایە بــاری تەناهیی‬ ‫شارەكە پارێزراوە‪.‬‬ ‫جــوان بە”وشــە”ی راگەیانــد‬ ‫“دروســتكردنی ئــەو هێــزە دەبێتــە‬ ‫مەترسی لە داهاتوودا‪ ،‬بۆیە پێویستمان‬ ‫بەهێزی تــر نییە و شــاری كەركووك‬ ‫ئارامە‪ ،‬ئێمە پێشــتر ڕێگەمــان نەداوە‬ ‫ئەو هێزە و هێزی تریش وەك پۆلیســی‬ ‫عێراقی بێتە ناو كەركووك‪ ،‬ئێســتەیش‬ ‫ئەو هێزە ڕەت دەكەینەوە”‪.‬‬ ‫“بەشێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا نازانرێت‬ ‫ئەو هێزە لە كوێ فەرمــان وەردەگرن‬ ‫و ئاراســتە دەكرێن‪ ،‬بۆیە دروستبوونی‬ ‫بەهەموو شــێوەیەك ڕەت دەكەینەوە و‬ ‫نامانەوێت” جوان وای گوت‪.‬‬ ‫هێزەكە ناوی “ئەحڕاڕ”ـە لە كەركووك‬ ‫هەزار ‪ 400‬كەســی ناونــووس كردووە‬ ‫و لــە شــارۆكەكانی دەوروبەریــش‬ ‫بەشــێوەی كەمتر خەڵــك وەردەگرن‬ ‫كە بۆ هەر شــارۆكە و شوێنێك لە ‪ 10‬تا‬ ‫‪ 350‬هاوواڵتیی ناونووس دەكەن‪ ،‬ئەمە‬ ‫بەگوتەی ئەندامێكی لیژنەی كاروباری‬ ‫تەناهــی لــە پارێزگای كەركــووك كە‬ ‫نەویست ئاماژە بە ناوەكەی بكرێت‪.‬‬


‫حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەنگاوی‬ ‫یەكەمی بــە ئەلیكترۆنیكردنی سیســتەمی‬ ‫مووچــە و تۆماركردنی فەرمانبەران‪ ،‬لە مانگی‬ ‫داهاتوو مووچــە بەپێی میكانیزمی بایۆمەتری‬ ‫لە فەرمانگەكان دابــەش دەكات‪ .‬هەرچەندە‬ ‫ئەوە ڕێكارەكانی پێدانی مووچە شووشــەیی‬ ‫“شــەفاف” و خێراتر دەكات‪ ،‬بــەاڵم گیرفانی‬ ‫مووچەخۆران گەرم ناكاتەوە‪.‬‬ ‫لــە هەڵگرتنــی هەنگاوەكانی دواتــری ئەو‬ ‫سیســتەمە كــە كردنــەوەی ژمــارە بانكی‬ ‫فەرمانبەرانــە‌‪ ،‬ئەگەری شــكانی تەلیســمی‬ ‫تەنگــژەی دارایــی هەیە كە ســەرۆكایەتیی‬ ‫ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕژدی كاری بۆ دەكات‪.‬‬ ‫لــە ‪٣‬ی شــوباتی ‪ ٢٠١٦‬بــە بڕیــاری ژمارە‬ ‫‪٧١‬ی ئەنجوومەنــی وەزیــران‪ ،‬فەرمانگــەی‬ ‫تەكنەلۆجیای زانیاری هاتە راســپاردن وەك‬ ‫الیەنی جێبەجێــكاری تەكنیكــی پڕۆژەی‬ ‫تۆماری بایۆمەتری ســەرجەم مووچەخۆران‪،‬‬ ‫كە مەبەســت لێی ڕوونی ژمارەی دروســتی‬ ‫فەرمانبــەران‪ ،‬دابەشــكردنیان بەســەر‬ ‫فەرمانگەكان بەپێی پێویستی‪ ،‬پاككردنەوەی‬ ‫دوو مووچەیــی نایاســایی و دروســتكردنی‬ ‫كردیت كارت وەك چارەسەری تەنگژەی دارایی‬ ‫و كۆكردنەوەی داهاتی خەڵك لە بانكەكان‪ ،‬لە‬ ‫‪٩‬ی ‪١٠‬ی هەمان ساڵ تۆماركردنی فەرمانبەران‬ ‫بە سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی دەستی‬ ‫پێ كرد‪.‬‬ ‫ئێســتە سیســتەمی ئەلیكترۆنیكردنــی‬ ‫مووچەی فەرمانبەران بە تۆماركردنی هەموو‬ ‫مووچەخۆرانی هەرێم بناغەكەی داڕشتووە و‬ ‫لەوە بەدوا بااڵ دەگرێت و ســێبەری دەبێت‪.‬‬ ‫ســەمیر هەورامــی گوتەبێژی سیســتەمی‬ ‫بایۆمەتری مووچە‪ ،‬ڕای دەگەیەنێ‪ ،‬ئێســتە‬ ‫ملیۆنێك و ‪ ٢٠٢‬هەزار مووچەخۆر بە ســلكی‬ ‫سەربازیشە‌وە لەو سیســتەمە تۆمار كراون و‬ ‫هەر یەكێكیان باركۆدێكی بایۆمەتریان هەیە‪.‬‬ ‫هەورامــی پێی وایــە كە ئەوە قورســترینی‬ ‫كارەكانی سیســتەمەكە بــوو ‌ە و قۆناغەكانی‬ ‫دواتری كاری تەكنیكی و ئاســانن‪ .‬ئەو دەڵێ‪،‬‬ ‫“لــە مانگی داهاتــووەوە ئەوانــە مووچەیان‬ ‫لەســەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت كە جیاواز‬ ‫لــە ڕێكاری جــاران‪ ،‬هەمــوو فەرمانگەكانی‬ ‫حكوومەت لە سەرەتاوە ت‌ا نیوەی مانگ دەبێت‬

‫لیستی مووچەیان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی‬ ‫و باركــۆدی فەرمانبەرەوە بــۆ گەنجینەكان‬ ‫بنێرن”‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئــەوەی ئەوە هیــچ گۆڕانكارییەك لە‬ ‫وەرگرتنی مووچــەی مووچەخۆراندا ناكات‪،‬‬ ‫بەاڵم كارەكان بەشــەفاف و ســانا و خێراتر‬ ‫دەكات و هەرچــی باركۆدیشــی نەبێــت‪،‬‬ ‫مووچەی پێ نادرێت‪.‬‬ ‫دوای ‪ 25‬ســاڵ لە دروســتبوونی‪ ،‬ئێســتە‬ ‫حكوومەتــی هەرێم كە خاوەنــی داتایەكی‬ ‫دروستی فەرمی مووچەخۆرانییەتی‪.‬‬ ‫هەورامی ئامــاژە بە هەنــگاوە ئەرێنییەكانی‬ ‫دواتری سیستەمەكە دەدات‪ ،‬بەوەی نیازیانە‬ ‫لە ڕێیەوە بەشــێوەی پێویســت كارمەندان‬ ‫بەســەر فەرمانگە حكوومییەكانــدا دابەش‬ ‫بكەنــەوە‪ ،‬فەرمانگە هەیە زیاد لە پێویســت‬ ‫كارمەندی هەن‪ .‬جیا لەوە هەنگاوی دووەمی‬ ‫بایۆمەتری ژمــارە بانكییە و ئــەو باركۆدەی‬ ‫بە مووچەخــۆران دراوە‪ ،‬لە ڕێیەوە دەتوانێت‬ ‫لــە بانكەكانــی كوردســتان مووچەكــەی‬ ‫وەربگرێت‪ ،‬ئەوەش دوای بە ئەلیكترۆنیكردنی‬ ‫بانكەكانی كوردســتان دێت‪ .‬ئەو بۆ “وشــە”‬ ‫دەڵێ‪“ ،‬ســەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران‬ ‫بڕیــاری جێبەجێكردنــی داوە و لیژنەیەك بۆ‬ ‫دروســتكردنی ژمارەی بانكی مووچەخۆران‬ ‫هاتووەتە راسپاردن”‪.‬‬ ‫هەمــوو ئەوانــە گیرفانــی مووچەخۆرانــی‬ ‫حكوومــەت گەرم ناكاتەوە كــە جیا لە چوار‬ ‫مانگی پــار و ئەمســاڵیش لەگــەڵ ئەوەی‬ ‫مووچەكــەی بووەتــە ســێ چــارەگ‪ ،‬تازە‬ ‫مووچەی مانگی ئایاریــان وەرگرتووە‪ .‬ئەوان‬ ‫كە جگە لــە وەرگرتنی مووچەی تەواویان لە‬ ‫كاتی خۆیدا‪ ،‬هیچ شــتێك بە گوێیاندا ناچێت‬ ‫و لــەو دۆخەیشــدا كە ئەوە بــۆ حكوومەتی‬ ‫بەردەم دەوڵەت ئەســتەمە‪ ،‬بۆ كرێدت كارت‬ ‫ئــاو خواردنەوەیــە و لە ڕێیــەوە پێدانەوەی‬ ‫پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانیش فەراهەم‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫حكوومــەت كــە گرنگی كرێــدت كارتی بۆ‬ ‫دەركەوتــووە و بڕیار بوو لە نیوەی ئەمســاڵ‬ ‫كاری پێ بكات و نەیتوانی‪ ،‬مســتەفا سەعید‬ ‫خەلیل بەڕێوەبەری تەكنەلۆجیای بانكەكان‪،‬‬ ‫ڕای دەگەیەنێ‪ ،‬چەند بانكێك ئامادە كراوە و بە‬ ‫یەكتر بەستوونەوە و كارمەندانیان ڕاهێنانیان‬ ‫پێ كراوە‪ .‬ئەو بەڕێوەبەرە بۆ “وشــە” ئاماژە بە‬ ‫بەرنامــەی كاریان دەدات كــە لەبەر گرنگی‬

‫پرۆســەكە هەنگاو بە هەنگاو دەچنە پێش و‬ ‫دەڵــێ‪“ ،‬وەك تاقیكردنــەوە ‪٢٥‬ی ئەم مانگە‬ ‫بانكێك بــە ئەلیكترۆنی دەكەین كە ماوەكەی‬ ‫هەفتەیەكە و دوای ئەوەی كارەكانی دروست‬ ‫بوو‪ ،‬لــە بانكەكانی تریش پێــڕەوی دەكەین‬ ‫و كارێكی ئاســانە‪ ،‬ئەوكات ئامــادە دەبین بۆ‬ ‫دروســتكردنی كرێــدت كارت و چاوەڕێــی‬ ‫بڕیاری حكوومەت دە‌بین”‪.‬‬ ‫بەپێی پالن‪ ،‬دەبێت مانگی ئەیلوول بانكێكی‬ ‫ئەلیكترۆنی لە كوردستان ئامادە بێت و دەست‬ ‫بەكار بكات‪ ،‬ئەوە بناغە دەبێت بۆ كرێدت كارت‬ ‫و ڤیزەكارت و خەڵكی لەڕێی مۆبایلەكانیانەوە‬ ‫هەڵسوكەوت بە مووچەكانیانەوە بكەن‪.‬‬ ‫مســتەفا تەهــا ئاشــكرای دەكات كــە‬ ‫ئێســتە تیمێكــی ڕاوێــژكاری لبنانــی لە‬ ‫ئەنجوومەنــی وەزیران سەرپەرشــتی چەند‬ ‫گۆڕانكارییەك دەكەن لــە وەزارەتی دارایی و‬ ‫بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەشێكە لەوان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەڵێ‪“ ،‬لە كوردســتان ناتوانی هیچ بەڵێنێك‬ ‫بدەیت‪ ،‬چونكە ئەگــەری گۆڕانكاریی زۆرن و‬ ‫دیار نییە كەی خەڵكی كوردستان بە كرێدت‬ ‫كارت مووچەكانیــان پێ دەدرێــت‪ ،‬ئەوەی‬ ‫ئێســتە ڕوونە حكوومەت بــە رژدی كاری بۆ‬ ‫دەكات”‪.‬‬

‫بە بڕوای بەڕێوەبەری تەكنەلۆجیای بانكەكان‪،‬‬ ‫كرێدت كارت چارەســەری ڕیشەیی زۆربەی‬ ‫گرفتەكانی دارایی ئێســتەی كوردســتانە و‬ ‫پێویستییە‪.‬‬ ‫بۆ دەربازبوون لەو تەنگژە دارایییە‪“ ،‬وشە” لە‬ ‫ژمــارە ‪124‬ی لە رۆژی ‪27‬ـــی مانگی یەكی‬ ‫‪ ،2016‬بەدواداچوونێكــی ڕۆژنامەوانــی وەك‬ ‫چارەســەری تەنگژەی دارایــی باڵوكردەوە‪.‬‬ ‫تیایدا ئەوەی روون كــردەوە كە حكوومەت‬ ‫دەتوانێــت لە ڕێگەی كرێدیــت كارتەوە ئەو‬ ‫دۆخە بەئاســانی تێپەڕێنێت‪ .‬حكوومەت كە‬ ‫بەڕێوەبەرایەتــی تەكنەلۆجیــای بانكەكانی‬ ‫هەیە‪ ،‬دەكرێت لە ڕێگەیەوە كرێدیت كارت بۆ‬ ‫هەموو مووچەخۆر و كاسبكارانی كوردستان‬ ‫دروست بكات و ئامێری كاشێر بۆ فرۆشگەكان‬ ‫دابین بكات‪ .‬ئەوسا دەتوانێت لەبری سیولە كە‬ ‫نەوت كەمیی كردووەتەوە‪ ،‬كار بە ژمارە بكات‪.‬‬ ‫حكوومەت لە ڕێی ‪ ٩٧‬بانكەكەیەوە‪ ،‬دەتوانێت‬ ‫هەموو قەرزی فەرمانبەرانی بە یەك جێ و تەنیا‬ ‫بە ژمارە بخاتە سەر ژمارە بانكی فەرمانبەرانی‬ ‫و بەردەوامیــش مانگانەكــەی لەكاتی خۆی‬ ‫لەسەر زیاد بكات‪ .‬خەڵك جگە لەوەی زۆربەی‬ ‫پێداویســتییەكانی بەو كرێدیت كارتە ڕایی‬ ‫دەكات‪ ،‬كە (گواســتنەوەی حیساب لە ژمارە‬

‫بانكیییەكەوە بۆ ژمــارە بانكییەكی تر دێنێتە‬ ‫ئاراوە‪ ،‬بەهۆیــەوە كرێی خانوو و قەرز لە كۆڵ‬ ‫دەكاتەوە و بازاڕكردنی پێ دەستەبەر دەكات)‪.‬‬ ‫ئەوكات هەر كەس‪ ،‬مانگانە تەنیا كەمێك پارەی‬ ‫پێویســت دەبێت‪ ،‬ئەویش دەكرێت بڕێك لەو‬ ‫سیولەی لە فرۆشتنی نەوت وەچنگ بخرێت‬ ‫و بەپێی پلەبەندی بەســەر ژمارە بانكییەكانی‬ ‫مووچەخۆران دابــەش بكرێت‪ ،‬كە هەر ژمارە‬ ‫بانكییەك لە مانگێكدا ئەو رێژەیە دەربكێشێت‬ ‫كە بەپێی داهاتی ئەو مانگەی حكوومەت بۆی‬ ‫دیاری دەكرێت‪ .‬بڕێكیش سیولە بۆ هاوردەی‬ ‫بازرگانان تەرخان بكرێت‪.‬‬ ‫هــاوكات حكوومــەت بەهــۆی كرێدیــت‬ ‫كارتەكەوە دەتوانێ ڕاســتەوخۆ باجی ســەر‬ ‫كااڵكان لە كۆمپانیا وەربگرێت و پێشینەكانی‬ ‫وەك هاوسەریی و خانووبەرە لە فەرمانبەرانی‬ ‫بستێنێتەوە و بە ئاسانی خەرجییەكانی ئاو و‬ ‫كارەبا لە هاوبەشانی وەرگبرێت‪.‬‬ ‫مســتەفا ســەعید خەلیــل بەڕێوەبــەری‬ ‫تەكنەلۆجیــای بانكەكان‪ ،‬دەڵــێ‪“ ،‬لە دوای‬ ‫سەركەوتنی تاقیكردنەوەی سیستەمی بانكی‬ ‫ئەلیكترۆنی لە ‪١‬ی ‪٩‬ی ئەمســاڵ‪ ،‬بەرچاومان‬ ‫ڕوون دەبێــت و دەكرێــت ئــەوكات پێدانی‬ ‫كرێدت كارت بە مووچەخۆران دیاری بكرێ”‪.‬‬

‫ژمارەیەك هەڵەی زەق لە پاسپۆرتی عێراقی دەردەكەوێ‬ ‫وشە‪ /‬هەولێر‬ ‫الپەڕەی یەكەمی هەر پاســپۆرتێك شــوێنی‬ ‫ســەرجەم زانیارییە كەســییەكانی هەڵگری‬ ‫پاسپۆرتەكەی تیادا تۆمار كراوە‪ ،‬پێویستە ئەو‬

‫زانیارییانە ورد و ڕاســت و دروســت بن‪ .‬پاش‬ ‫لێوردبوونــەوە لەالیەن چەند پســپۆڕێكەوە‪،‬‬ ‫ژمارەیــەك هەڵــە لــە پاســپۆرتی عێراقیدا‬ ‫دۆزرایەوە‪.‬‬ ‫ئەو پســپۆڕانە تایبــەت بۆ “وشــە” ئاماژەیان‬

‫بەوە دا كە “لە پاســپۆرتی عێراقیدا شــوێنی‬ ‫لەدایكبوون شار و واڵت‪ ،‬ناوی واڵت بە زمانی‬ ‫عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە‪ ،‬بەاڵم شوێنی لە‬ ‫دایكبوون شارەكە (واتە هەڵگری پاسپۆرت لە‬ ‫چ شــارێك لە دایك بووە) تەنیا بە زمانی عەرەبی‬

‫نووسراوە‪ ،‬بەاڵم لە رووی زانیاری و ئەتەكێتی‬ ‫دیپلۆماســییەوە‪ ،‬پێویســت بــوو بــە زمانی‬ ‫ئینگلیزی و كوردی‪ ،‬ناوی شارەكەی ئەو كەسە‬ ‫تێیدا لە دایك بووە بنووسرێت”‪.‬‬ ‫پســپۆڕان پێیان وایــە شــوێنی لەدایكبوون‬ ‫گرنگییەكــی بەرچاوی هەیە لــە بەڕێكردنی‬ ‫كاروبــاری هەڵگرانی پاســپۆرت‪ ،‬بەو پێیەی‬ ‫لە شوێنی مەبەســت ئەو زانیارییانەت لێ داوا‬ ‫دەكرێ‪ ،‬بەاڵم كاتێك فەرمانبەرێكی ئەوروپی بە‬ ‫عێراقییەك دەڵێ شوێنی لە دایكبوونت كوێیە‪،‬‬ ‫لەسەر پاسپۆرت بۆ نەنووســراوە‪ ،‬عێراقییەكە‬ ‫وەاڵمی پێ نییە‪ ،‬دەڵێ بە عەرەبی نووســراوە‪،‬‬ ‫بەاڵم فەرمانبەری ئەوروپی ناچار نییە وەرگێڕی‬ ‫زمان بانگ بكات بۆ دڵنیایی‪.‬‬ ‫لە بەشێكی زۆری پاســپۆرتی واڵتان تەنانەت‬ ‫نــاوی ئەو گوندە دەنووســرێت كــە هەڵگری‬ ‫پاســپۆرتەكەیە‪ .‬ئاری نــارد قوتابیــی كورد‬ ‫لە ئەوروپــا بە “وشــە”ی راگەیانــد‪“ ،‬لەبەر‬ ‫نەنووســینی نــاوی شــوێنی لەدایكبوون لە‬ ‫پاســپۆرتی عێراقی‪ ،‬هەڵگرانی ئەو پاســپۆرتە‬ ‫ڕووبەرووی كێشــەی جۆراوجــۆر دەبنەوە لە‬ ‫مامەڵەكانیاندا لە دەرەوەی واڵت”‪.‬‬ ‫پســپۆڕێكی پاســپۆرت ئەوە دەخاتە ڕوو كە‬ ‫لەبەر كارئاسانی بۆ ســەفەر و ئەو رێككەوتنە‬ ‫نێودەوڵەتییانەی عێراق بۆ مەبەســتی سەفەر‬ ‫و هاتوچۆ واژووی كــردووە‪ ،‬زانیارییەكانی ناو‬ ‫پاســپۆرت بەزمانی ئینگلیزیــش هەن‪ .‬كاتێك‬ ‫دەوڵەتی عێــراق رازی بووە بــە دانانی زمانی‬

‫ئینگلیزی لەســەر پاســپۆرتەكەی‪ ،‬پێویستە‬ ‫ســەرجەم زانیارییەكان هاوكات لەگەڵ زمانی‬ ‫عەرەبی و كوردی بە زمانی ئینگلیزیش هەبن‪.‬‬ ‫ســەڕەرای هەڵە لە نەنووسینی (شار) بە زمانی‬ ‫ئینگلیزی و كوردی‪ ،‬پاســپۆرتی عێراقی ئەم‬ ‫هەاڵنەی تێدایە‪:‬‬ ‫رقم جواز‪ -‬ژمارەی پاســپۆرت‪ ،‬تەنیا وشەی‬‫“پاســپۆرت” بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە كە‬ ‫پێویســت بوو لە بەردەم وشــەی پاسپۆرت بە‬ ‫ئینگلیزی كورتكراوەی (ژمارە) واتە پێویســت‬ ‫بوو بە ئینگلیزی بنووســرایە‪ .NO.‬كوتكراوەی‬ ‫ژمارە‪.‬‬ ‫ بەگوێرەی دەستووری عێراق زمانی عەرەبی‬‫و كــوردی زمانــی فەرمین‪ ،‬لە مــادەی چوار‬ ‫بڕگەی یەكەمی دەســتووری عێراقدا هاتووە‪:‬‬ ‫زمانی عەرەبی و كــوردی دوو زمانی فەرمین‬ ‫لە عێراقــدا‪ .‬لەبەرئەوە پێویســتە ســەرجەم‬ ‫زانیارییەكانــی ناو ئــەو بەڵگەنامەیە بە وردی‬ ‫بنووسرێت‪.‬‬ ‫هەڵەیەكــی تر ئەوەیە لە پاســپۆرتی عێراقیدا‬ ‫دیاریكردنی ڕەگەز تەنیا بە زمانەكانی (عەرەبی‬ ‫و ئینگلیزی) نووســراوە‪ .‬ڕەگــەزی هەڵگری‬ ‫پاســپۆرتەكە (نێر یان مێ) تەنیا بە عەرەبی و‬ ‫ئینگلیزی نووســراوە و دیاری كراوە‪ .‬پێویست‬ ‫بوو جگــە لە نووســینی ڕەگــەزی هەڵگری‬ ‫پاســپۆرت‪ ،‬بەو دوو زمانە‪ ،‬بە زمانی كوردیش‬ ‫ڕەگەزی هەڵگری پاســپۆرتەكە دیاری بكرایە‬ ‫(نێر یان مێ)‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫وشە‪ /‬چواس خالید‬

‫مووچە بە سیستەمی نوێ دابەش دەكرێت و‬ ‫بە شێوازی كۆن وەردەگیرێ‬

‫‪5‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫بایۆمەتری گیرفانی فەرمانبەران گەرم ناكاتەوە‬

‫كوردستانی‬


‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪6‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫سلێمانی رێگە بە چاكسازیی نادا‬

‫لیژنەی چاكسازی‪ :‬قومارخانە لە هەولێر داخراوە هەمان كەس‬ ‫لە سلێمانی كردیەوە‬

‫بەپێی لێدوانی بەرپرســان بێت‪ ،‬تا ئێستە پرۆسەی چاكسازی لە كوردستان كارەكانی بەردەوامە‪،‬‬ ‫بەاڵم لیژنەكە نیگەرانی دەردەبڕن لەوەی چاكســازییەكان ســلێمانی نەگرتووەتەوە‪ ،‬ســەرەڕای‬ ‫ئەوەی چەند جارێك بەرپرسانی ئەو ســنوورە ئاگەدار كراونەتەوە‪ .‬داواكاری گشتیی شارەكە رای‬ ‫دەگەیەنێت “ئەوان پێش دروســتكردنی ئەو لیژنەیە‪ ،‬كاریان لەســەر چەندان كەیسی گەندەڵی‬ ‫كردووە”‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬سەرخێڵ‬ ‫لە ‪10‬ی شــوباتی ساڵی ‪ 2016‬لەســەر بڕیاری‬ ‫مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‬ ‫لیژنەیەكی چاكســازی لــە نوێنەرانی داواكاری‬ ‫گشــتی و پەرلەمانی كوردســتان و دەســتەی‬ ‫دەســتپاكی پێك هێنــرا و دوای لێكۆڵینەوە لە‬ ‫حەوت سێكتەر‪ ،‬راپۆرتێكیان باڵو كردەوە‪.‬‬ ‫د‪ .‬فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‬ ‫و هــاوكات ئەندامــی لیژنەی چاكســازیی لە‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بە”وشــە”ی راگەیاند‪ ،‬سلێمانی‬ ‫پێشوازی لە پرۆسەی چاكسازی ناكات‪ ،‬سەرباری‬ ‫ئەوەی چەنــدان جار بەرپرســانی یەكێتی لەو‬ ‫سنوورە ئاگەدار كراونەتەوە‪.‬‬ ‫ســۆفی زیاتر ئاشكرای كرد‪ ،‬لە كاتی لێكۆڵینەوە‬ ‫لــە ســێكتەرەكانی گەندەڵی‪ ،‬بەشــێكی كەم‬ ‫ســكااڵ لە سلێمانییەوە رەوانە كرا‪ ،‬بەاڵم تەواوی‬

‫وشە‪ /‬سلێمانی‬

‫بەڵگەنامەكانی گەندەڵی و دۆســییەكان خرانە‬ ‫بەردەم بەرپرســانی شــارەكە و چەنــدان جار‬ ‫كۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكوومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان كراوە‪.‬‬ ‫هەرچەندە لیژنەی چاكســازی لە كوردستان تا‬ ‫ئێستە یەك راپۆرتیان باڵو كردووەتەوە‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫گوتەی ئــەو ئەندامەی‪ ،‬كارەكانیان بەردەوامن و‬ ‫دەڵێ‪“ ،‬كارەكانی لیژنەی چاكسازی بەردەوامە بە‬ ‫بەرپرسانی سلێمانیمان گوت ئەگەر ئێوە قبووڵتان‬ ‫نییە ئێمە لێكۆڵینــەوە بكەین‪ ،‬خۆتان لیژنەیەك‬ ‫دروســت بكــەن و بەڵگەكانتان پــێ دەدەین‪،‬‬ ‫جیا لەوەیش بە فەرمــی داوای هاوئاهەنگیمان‬ ‫لە بەرپرســانی یەكێتی كردووە بۆ ئەنجامدانی‬ ‫چاكســازی‪ ،‬بــەاڵم واقیعــی سیاســیی وای‬ ‫كردووە سلێمانی پێشــوازی لە چاكسازییەكان‬ ‫نەكات‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی لەبــارەی كۆمپانیاكان و‬ ‫وەبەرهێنان و گومرگەكان و شارەوانی‪ ،‬بەڵگەمان‬

‫بۆ خستوونەتە ڕوو”‪.‬‬ ‫ســۆفی سەرانســەری نەبوونی چاكســازی بە‬ ‫كێشە دەزانێت و رای گەیاند كە ئەوە ئاستەنگی‬ ‫بــۆ لیژنەكەیان دروســت كــردووە‪ .‬ئاماژەی دا‬ ‫“چاكسازی سنووری نییە‪ ،‬بەاڵم بە سەرانسەری‬ ‫نەبوونی كێشەی دروست كردووە”‪.‬‬ ‫“خەڵك بەتۆمەتی گەندەڵی لــە هەولێر گیراوە‪،‬‬ ‫بــەاڵم گوتوویەتی ئەی بۆ لە ســلێمانی كەس‬ ‫ناگیرێت‪ .‬یــا لە چوارچێوەی چاكســازییەكاندا‬ ‫قومارخانە لــە هەولێر داخــراوە‪ ،‬هەمان كەس‬ ‫چووە لە سلێمانی كردوویەتییەوە”‪ ،‬سۆفی وای‬ ‫گوت‪.‬‬ ‫دووپاتی دەكاتەوە‪“ ،‬دۆخی خراپی سیاســیی لە‬ ‫كوردستان رەنگدانەوەی خراپی لەسەر پرۆسەی‬ ‫چاكسازی دایەوە‪ ،‬لەو نێوەندەیشدا كەمترین كار‬ ‫لەو بوارە لە سلێمانی كراوە”‪.‬‬ ‫هاوكات بەختیار عەلی حەمەئەمین ســەرۆكی‬ ‫داواكاری گشتیی سلێمانی‪ ،‬بە”وشە”ی راگەیاند‪،‬‬ ‫“پێش ئەو پرۆســە چاكسازییەی هەیە سكااڵی‬ ‫یاساییمان لەســەر گەندەڵی و زێدەڕۆیییەكانی‬ ‫ســلێمانی جوواڵندووە و پێمــان وایە‪ ،‬تەنیا بەو‬ ‫شێوەیە دەتوانین بەشداری ئەو پرۆسەیە بكەین‬ ‫كە سكااڵكان بجووڵێنین و كەسەكان بدەین بە‬

‫دادگا”‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵێ‪“ ،‬ئەگەر نیازێكی راستەقینە هەبێت بۆ‬ ‫ئەو چاكسازیی لە كوردستاندا‪ ،‬پێویستە ئەوانەی‬ ‫سكااڵیان لەسەر تۆمار كراوە بچنە بەردەم دادگا‬ ‫و ئامادە بن”‪.‬‬ ‫الی خۆیــەوە محەمــەد رەســووڵ ئەندامــی‬ ‫ئەنجوومەنی پارێزگای ســلێمانی‪ ،‬بە”وشــە”ی‬ ‫راگەیاند‪“ ،‬یەك جار لەســەر پرۆسەی چاكسازی‬ ‫لە كوردســتان كۆبوونەوەمــان لەگەڵ جێگری‬ ‫ســەرۆكی حكوومەتــی هەرێمی كوردســتان‬ ‫كردووە و دوو پێشنیازمان داوەتێ”‪.‬‬ ‫روونــی كــردەوە‪“ ،‬پێشــتر چەنــد هەوڵێــك‬ ‫هەبــوون بۆ لێكۆڵینەوە و چاكســازی لە زەوییە‬ ‫زیادەڕۆیییــەكان‪ ،‬بــەاڵم بــەرز نەكراوەتەوە بۆ‬ ‫ســەرەوە و كەمتەرخەمی تێدا كــراوە‪ ،‬تەنانەت‬ ‫پڕۆژەیەكــی من بۆ چاكســازی لــە زیادەڕۆیی‬ ‫زەوی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ســلێمانی‪ ،‬بەرز‬ ‫نەكراوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران”‪.‬‬ ‫ئەندامەكــەی ئەنجوومەنی پارێزگای ســلێمانی‬ ‫ئاماژەی دا‪“ ،‬سلێمانی پێویســتی بە چاكسازی‬ ‫تــەواو هەیە بــە تایبەت لە بابەتی شــارەوانی و‬ ‫زەویی و زیادەڕۆیی‪ ،‬سەرباری ئەوە پێشنیازمان‬ ‫كرد دادگایەكی تایبەت پێك بێت بۆ لێكۆڵینەوە لە‬

‫زێدەڕۆیییەكان لە تەواوی یەكە كارگێڕییەكاندا”‪.‬‬ ‫بەگوێرەی لێدوانی ئــەو ئەندامەی ئەنجوومەنی‬ ‫پارێزگای سلێمانی‪ ،‬شــارەكە پێویستی تەواوی‬ ‫بە چاكســازیی كارگێڕی و گۆڕانــكاری هەیە‪،‬‬ ‫“جێگــری ســەرۆكی حكوومــەت گوتوویەتی‬ ‫چاكسازی دەكەین”‪.‬‬ ‫محەمەد رەسووڵ رەخنەی لە داواكاری گشتیی‬ ‫سلێمانی گرت و ئاماژەی بەوە كرد كە سكااڵیەكی‬ ‫زۆر لە داواكاری گشــتی هەیە‪ ،‬بەاڵم نەتوانراوە‬ ‫یەكال بكرێتەوە و پێویســتە كاری وردتری تێدا‬ ‫بكرێت‪.‬‬ ‫هــاوكات بەپێــی ئەنجامــی لێكۆڵینــەوەی‬ ‫كەیســەكانی گەندەڵی دەســتەی دەســتپاكی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬لە ســلێمانی ‪ 123‬كەیس بڕیاری‬ ‫دادوەری لەســەر دەرچووە و ‪ 80‬بڕیار جێبەجێ‬ ‫كراون و ‪ 43‬بڕیاریان جێبەجێ نەكراون‪ ،‬هاوكات‬ ‫لە كــۆی ‪ 16‬بڕیــاری گرتن‪ ،‬شــەش بڕیاریان‬ ‫جێبەجێ نەكراون‪.‬‬ ‫بەپێــی زانیارییەكانی “وشــە” ئێســتە لیژنەی‬ ‫چاكســازی لــە كوردســتان كار دەكات بــۆ‬ ‫باڵوكردنەوەی راپۆرتێكی تری چاكسازی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بە هەمانشێوە بە ڕێژەیەكی كەم لێكۆڵینەوەی لە‬ ‫سێكتەرەكان لە سنووری‬

‫لە سلێمانی تەندەرێكی ‪ 44‬ملیار دیناری بۆ‬ ‫كۆمپانیایەك “رێك دەخرێ”‬

‫ئەندامێكــی ئەنجوومەنــی پارێزگای‬ ‫ســلێمانی لــە فراكســیۆنی یەكێتیی‬ ‫نیشــتمانیی كوردســتان‪ ،‬هەوڵەكانی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتــی گشــتیی شــارەوانی‬ ‫سلێمانی بۆ “گونجاندن”ی تەندەرێكی‬ ‫گــەورە ئاشــكرا دەكات و دووپاتــی‬ ‫دەكاتەوە‪ ،‬چەندان “الدان و سەرپێچی”‬ ‫لە گرێبەســتەكە و لــە بەرژەوەندیی‬ ‫كۆمپانیاكــە لەالیــەن بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫شارەوانییەوە كراوە‪.‬‬ ‫رێكــەوت زەكــی رای گەیاند‪ ،‬پڕۆژەی‬ ‫كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی سنووری‬ ‫‪ 21‬شــارەوانی لە پارێزگای سلێمانی بە‬ ‫بڕی ‪ 44‬ملیار دینــار‪ ،‬بۆ كۆمپانیایەكی‬ ‫تایبــەت بەنــاوی كۆمپانیــای (ش)‬ ‫دەرچــووە‪ ،‬بــەاڵم بەشــێوەیەكی‬ ‫نادادپەروەرانــە و لــە دەرەوەی‬ ‫مەرجەكانی گرێبەســت كارئاسانی بۆ‬ ‫كۆمپانیاكە دەكرێت‪.‬‬ ‫زەكی روونی كردەوە‪“ ،‬پاش كردنەوەی‬ ‫تەنــدەر و ئیحالەكردنــی‪ ،‬كۆمپانیاكە‬ ‫پابەنــدی خــۆی بــە جێبەجێكردنی‬ ‫ناوەڕۆكەكەی نیشــان داوە وەك خۆی‪،‬‬ ‫بەبــێ ئەوەی هیــچ الری و تێبینییەك‬ ‫بنووسێت”‬ ‫وەك زەكــی ئاماژەی بۆ ئــەوە دەكات‪،‬‬ ‫بەگوێــرەی ناوەڕۆكــی تەندەرەكــە‪،‬‬ ‫پێویستە ئـــۆتۆمبێل و ئـــامێرەكانی‬ ‫كۆمپانیا لە جۆری ژاپۆنی یان ئـەڵمانی‬ ‫یان ســویدی بن‪ ،‬كۆمپانیــا بەوە ڕازی‬ ‫بووە و بەگوێرەی بەڵگەكانی بەردەست‬ ‫بەڵێننامەی پڕ كردووەتەوە بەتایبەت بۆ‬

‫ئـــەم بڕگەیە‪“ ،‬كەچی ئـێستە و دوای‬ ‫ئـیحالە خەریكن جۆری ئـۆتۆمبێلەكانی‬ ‫بــۆ دەكەن بە كۆری‪ ،‬ئــەوە لە كاتێكدا‬ ‫كە لــە وەرگرتنی پڕۆژەكــەدا كۆمپانیا‬ ‫حەوت خاڵی لەســەر هێنانی بەڵێننامە‬ ‫و پشــتگیریی كۆمپانیــای دابینكەری‬ ‫ئـــۆتۆمبێلەكان وەرگرتــووە كــە‬ ‫ئـــامێرەكان سویدی یان ئـەڵمانی یان‬ ‫ژاپۆنی بن”‪.‬‬ ‫زەكی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی‬ ‫كۆمەاڵیەتــی فەیســبووك ئەوەیشــی‬ ‫ئاشــكرا كرد‪“ ،‬كۆمپانیاكــە لە مانگی‬ ‫ئاداری ئـــەمساڵ بە نووســراوی خۆی‬

‫دەڵێت ئـامێرەكانم ئـــامادەیە و تكایە‬ ‫هەرچــی زووە پڕۆژەكەم بۆ ئـــیحالە‬ ‫بكەن‪ ،‬كەچی لــە مانگی تەمــووزدا ‪/‬‬ ‫چوار مانگ دواتر‪ /‬هێشتا ئـــامێرەكانی‬ ‫ئـامادە نییە و پێش كڕینی بە هاوكاری‬ ‫شارەوانی ئـــامێرەكانی بۆ دێتە گۆڕین‪،‬‬ ‫بە كۆری”‪.‬‬ ‫ئەو ئەندامــەی ئەنجوومەنی پارێزگای‬ ‫سلێمانی ئاشكرای كرد‪“ ،‬خەریكە شوێن‬ ‫و پێگەی كارگەی ڕیسایكلینەكەش لە‬ ‫بەرژەوەندیی كۆمپانیــا دێتە گۆڕین بە‬ ‫بیانووی ئـــەوەی حكوومــەت پارەی‬ ‫دروســتكردنی شــەقامەكەی نییــە‪،‬‬

‫لە كاتێكــدا تێچووی دروســتكردنی‬ ‫شەقامەكە لەسەر كۆمپانیایە بەگوێرەی‬ ‫بڕگەی ‪٦٥‬ی تەندەرەكە‪ ،‬پێشــتریش‬ ‫نە كۆمپانیا و نە بەڕێوەبەری گشــتیی‬ ‫شارەوانی سلێمانی تێبینییان لەسەری‬ ‫نەبــووە و پێگەكەیان پێشــتر بینیوە و‬ ‫پێی قایل بوون‪ ،‬ئـــەی ئـێستە بۆ ئـەو‬ ‫جێگەیە كێشەیە”‪.‬‬ ‫“كۆمپانیا پێویســتە لە ســەرەتاوە ‪١٦‬‬ ‫ئـــۆتۆمبێل بۆ لیژنەكانی سەرپەرشتیار‬ ‫بكڕێــت‪ ،‬كەچی خەریكە ئـــەمەش بە‬ ‫ویســت و بەرژەوەندیــی كۆمپانیاكــە‬ ‫تێدەپەڕێنــرێ” رێكــەوت زەكی وای‬

‫گوت‪.‬‬ ‫روونی دەكاتەوە‪“ ،‬ســەرەتا بەندە وەك‬ ‫ئـــەندامی لیژنەی پالن زانیارییەكانم‬ ‫پێ گەیشــت‪ ،‬دەســتبەجێ سەرۆكی‬ ‫ئـــەنجوومەن و ئەندامانــی لیژنــەی‬ ‫شــارەوانی و هاوكارانی ترم ئـــاگادار‬ ‫كردەوە‪ ،‬بە سوپاســەوە دڵسۆزانە هاتن‬ ‫بەدەنگەوە و تا ئـــەم ســاتە هەمووان‬ ‫پێكەوە بەردەوامین بۆ ڕێگریكردن لەو‬ ‫نادادپەروەرییە‪ ،‬بەاڵم ئـەنجامەكەی تا‬ ‫ئـێستە بەدڵی هەموو الیەكمان نییە”‪.‬‬ ‫لیژنــە پێوەندیدارەكانــی ئەنجوومەنی‬ ‫پارێزگای ســلێمانی بــۆ روونكردنەوە‬

‫لەســەر دۆســیەكە‪ ،‬بانگهێشــتی‬ ‫بەڕێوەبــەری گشــتیی شــارەوانییان‬ ‫كردووە‪ ،‬بــەاڵم وەك رێكــەوت زەكی‬ ‫دەڵێ‪“ ،‬بەڕێوەبەری گشــتیی شارەوانی‬ ‫لــە ســەرەتاوە كەشــێكی وا گرژاوی‬ ‫دروســت كرد‪ ،‬بابەتەكەی كاڵ كردەوە‬ ‫و تۆمەتبــاری كردین بەوەی چاڵمان بۆ‬ ‫هەڵكەندووە”‪.‬‬ ‫زیاتــر دەڵــێ‪“ ،‬بەڕێوەبەری گشــتیی‬ ‫شــارەوانی نەیتوانی وەاڵمی باوەڕهێن‬ ‫بداتەوە و گوتی ســوور دەبم لەســەر‬ ‫هەنگاوەكانــم‪ ،‬تەنانــەت لــە وەاڵمی‬ ‫گۆڕینی شوێنی كارگەی ڕیساكلینەكەدا‬ ‫گوتی پارەی دروســتكردنی شەقاممان‬ ‫نییە‪ ،‬كەچی لە تەندەردا دروســتكرنی‬ ‫شەقام لەســەر كۆمپانیاكەیە‪ ،‬تۆ بڵێی‬ ‫بەڕێوەبــەر تەندەرەكــەی بــەوردی‬ ‫نەخوێندبێتەوە كە خۆی زۆر شــانازی‬ ‫بەوەوە دەكات كە جێ پەنجەی ئـەوی‬ ‫پێوە دیارە”‪.‬‬ ‫زەكــی ئاماژە بــۆ ئــەوەش دەكات كە‬ ‫كۆمپانیای گرێبەســت لەگــەڵ كراو‪،‬‬ ‫“پاش ئیحالەكردنــی تەندەرەكە‪ ،‬مافی‬ ‫خۆیەتــی كارەكــە جێبەجــێ بكات‪،‬‬ ‫بەاڵم پێویســتە تەندەرەكە وەك خۆی‬ ‫جێبەجــێ بكات نە زیاتــر و نە كەمتر‪،‬‬ ‫چونكــە لــە بەڕێوەبەرایەتی گشــتیی‬ ‫شــارەوانی و بەڕێوەبــەری گشــتیی‬ ‫شــارەوانی‪ ،‬تەندەرێكی نموونەیییان بۆ‬ ‫پڕۆژەكە ئامادە كردووە و جێی خۆیەتی‬ ‫رێز لە ماندووبوونیان بگیرێ”‪.‬‬ ‫پەیامنێــری “وشــە” چەنــد جارێــك‬ ‫پێوەنــدی بــە بەڕێوەبەری گشــتیی‬ ‫شــارەوانی ســلێمانییەوە كرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وەاڵمی پێوەندییەكانی نەدایەوە‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫بارزان جەوهەر سادق‬

‫با بە لێوردبوونەوەیەكی كۆمەڵناسییانە بڕوانینە هۆكارەكانی پشت دژبوونی‬ ‫هەندێــك خەڵك بۆ دەوڵەت‪ .‬بزانیــن چ هۆكارێك وای كــردووە دوای ئەو‬ ‫هەموو خەبات‪ ،‬شــەهید‪ ،‬ئەنفال‪ ،‬جینۆســاید‪ ،‬دەربەدەر و ناڕەحەتییەی‬ ‫چەندان ساڵە بەدەستی ئەو هەموو داگیركارە خواردوومانە‪ ،‬بێین دژی ئەوە‬ ‫بوەستینەوە كە دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردستانیمان هەبێت و بۆ هەتایە‬ ‫لەژێر سێبەری بحەسێینەوە‪.‬‬ ‫یەكــەم‪ /‬ناتەبایی‪ .‬كۆمەڵگەی كوردی بە سروشــتی خۆی كێشــەیەكی‬ ‫كۆمەاڵیەتی هەیە‪ ،‬ئەویش ئەوەیــە كە پێكەوە هەڵدەكەن‪ ،‬بەاڵم تەبا نین‬ ‫لەگەڵ یەكتر‪ .‬زۆرترین ئەو توێژینەوانەی لەسەر هۆكارەكانی شكستهێنانی‬ ‫شــۆڕش و راپەرینــە كوردییەكانیــان كــردووە و ئــەو توێژینەوانەی لە‬ ‫كۆسپەكانی بەردەم دروســتنەبوونی دەوڵەتی كوردیان كۆڵیووەتەوە‪ ،‬بەو‬ ‫دەرئەنجامە گەیشتوون كە خیانەتی ناوخۆیی و پشتگیری دوژمن لەالیەن‬ ‫گرووپێكی نــاوەوە وای كردووە كورد ســەركەوتوو نەبێت لە یەكگرتن و‬ ‫سەربەخۆیی‪.‬‬ ‫دووەم‪ /‬كۆنەقین‪ .‬بەشــێك لە پارتە سیاســییەكان تەنیا لــە ئەنجامی رق‬ ‫لەیەكتربوون دروســت بوون‪ ،‬نەك ئەجێندایەكــی جیاوازیان هەبووبێ بۆ‬ ‫پێشكەوتنی هەرێمی كوردســتان‪ .‬لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە‪،‬‬ ‫پارتەكان رۆڵی سەرەكی دەبینن لە گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە باشووری‬ ‫كوردســتان‪ .‬ئەوان تەنیا بەوەالنانــی كۆنەقین دەســتكەوتیان هەبووە‪،‬‬ ‫وەك بەرەی كوردســتانی‪ ،‬راپەڕین‪ ،‬بەشــداری جەنگی عێراق‪ ،‬بەشداری‬ ‫پرۆسەی سیاسی لە عێراق‪ ،‬كابینە یەكگرتووەكان‪ .‬بەپێچەوانەوە هەركات‬ ‫كۆنەقینیان دژ بە یەكتر بەكار هێنابێتەوە‪ ،‬ئاسایشی كۆمەڵگەیان تێك داوە‪،‬‬ ‫وەك شــكاندنی دیموكراسی ســازان و بارودۆخی سیاسی هەرێم لە دوای‬ ‫‪2015‬ەوە‪.‬‬ ‫سێیەم‪ /‬بەخیلی‪ .‬یەكێك لە كێشە گەورەكانی بەردەم پێشكەوتنی كوردی‬ ‫هەمیشــە بەخیلی (ئیرەیی)ی بووە‪ .‬لە قۆناغی پێــش دەوڵەت عەقڵیەتی‬ ‫ملنەدان بۆ یەكتر كوردەكانی هەناســە ســارد كردووە‪ .‬ســەرۆكی پارتە‬ ‫سیاسییەكان وەكو سەرۆك خێڵەكانی كۆن بەخیلی بەدەستكەوتی یەكتر‬ ‫دەبن و ئامادە نین هاوكاری یەكتر بن و تەنازول بكەن لەپێناو دەستكەوتی‬ ‫نیشتمانی‪.‬‬ ‫چوارەم‪ /‬ســوودمەندكردنی خزم لە دەسەاڵت‪ .‬بەهۆی بێ متمانەیی لەگەڵ‬ ‫هەندێك كەس‪ ،‬دەســەاڵتداران ئەمە دەگشــتێنن بەسەر تەواوی كۆمەڵگە‬ ‫و تەنیا كەســە نزیكەكانی خۆیان پۆستەكانیان پێ دەدرێت‪ .‬مێژوونووسان‬ ‫دەڵێن شێخ مەحموود تەنیا كەســە نزیكەكانی خۆی لە پۆستەكان دانابوو‪.‬‬ ‫هــەر ‪ 16‬وەزیرەكــەی كۆماری مهابــاد موكریانی بوون‪ .‬ئێســتەش پارتە‬ ‫‌سیاســییەكان لەناو پارتەكانیان و لەناو حكوومەتیش هەمان ئەو كارەیان‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫پێنجەم‪ /‬گەندەڵی‪ .‬بەشی زۆری بێ ئومێدبوونی خەڵك لە دەوڵەتی سەربەخۆ‬ ‫بەهۆی ئەم كێشــەوەیە‪ .‬دەڵێن ســەركردەكان شــەرەفی چەندان ســاڵ‬ ‫پێشــمەرگایەتییان بەقوربانی پارە كردووە‪ .‬هاتوون بوون بە سیاســەتوانی‬ ‫بزنســمان و ئاڵوگۆڕی دەســەاڵتیان پێ قبووڵ نییە‪ .‬بەبڕوای خەڵك ئەگەر‬ ‫دەوڵەتیش دروست بێت‪ ،‬ئەمانە بۆ چەندان نەوەی تر بەردەوامی بەدەسەاڵتی‬ ‫بنەماڵەكانیان دەدەن و ناهێڵن دادپەروەری بچەسپێت بەگوێرەی یاسا‪.‬‬ ‫شەشــەم‪ /‬خراپی رۆڵی پارتە سیاســییەكان‪ .‬بەبڕوای سامویل هانتینگتن‪،‬‬ ‫هــەركات دامەزراوەی پارتی سیاســی لە پێش دامــەزراوە دەوڵەتییەكان‬ ‫دروســت بوو لە كۆمەڵگەی پێــش دەوڵەت‪ ،‬ئیتر ئــەو دامەزراوانە ناتوانن‬ ‫لەســەرپێی خۆیان راوەســتن‪ .‬ئەم گریمانەیە لێرە سەلمێنراوە و پارتەكان‬ ‫زیاتر لە ســنووری دەستووری خۆیان هەڵقورتاندووە و لە هەموو دەزگەیەك‬ ‫دەســت وەردەدەن‪ .‬هەر بەوەیشەوە نەوەستاون‪ ،‬لە رقی یەكتر ئامادە بوون‬ ‫تەنانەت دەســت لەگەڵ واڵتانی نەیاریش تێكەڵ بكــەن‪ .‬ئەمانە خەڵكیان‬ ‫هیالك كردووە‪.‬‬ ‫حەفتەم‪ /‬كەمی ســەرچاوەكان و زۆری داواكاری‪ .‬بەبــڕوای تۆماس هۆبز‪،‬‬ ‫فەوزای كۆمەڵگەی پێش دەوڵەت بەهۆی ئەم هۆكارەوەیە‪ .‬شتە دەگمەنەكان‬ ‫كەمــن و داواكارییان زۆرە‪ .‬یەكێك لە نەخۆشــییەكانی كۆمەڵگەی كوردی‬ ‫نەبوونی قەناعەتە‪ .‬خەڵك هەمیشــە بەچاوی دز و گەندەڵ دەڕواننە كەسانی‬ ‫خــاوەن كەلوپەلە دەگمەنــەكان و ئامــادە نین دانیان پێــدا بنێن لەهەر‬ ‫ئەگەرێكی بەرەو دەوڵەتبوون‪.‬‬ ‫هەشتەم‪ /‬لێكنەگەیشــتن‪ :‬هابرماس دێت دادپەروەری بە گفتوگۆ پێناسە‬ ‫ی كوردســتان زۆر خێــرا بڕیار دەدەن پێــش ئەوەی بیر لە‬ ‫دەكات‪ .‬خەڵك ‌‬ ‫كردارەكە و شــوێنەوارەكەی بكەنەوە‪ .‬بەتەنیا باڵوكردنەوەی باســێك لەناو‬ ‫سۆشــیال میدیا ئیتر دوای چەند سەعاتێك رایەكی گشتی دروست دەبێت‬ ‫و ئامــادەن بڕژێنە شــەقامیش ئەگــەر هاندانی زیاتر هەبێــت‪ .‬دواتریش‬ ‫دەردەكەوێت لێكنەگەیشــتوون و بابەتەكە بەو جــۆرە نەبووە‪ .‬كۆمەڵگەی‬ ‫كــوردی كۆمەڵگەیەكی بێ ئارام ‌و زوو هەڵچــووە و باوەڕی بەگفتوگۆ نییە‬ ‫بۆ چارەســەری كێشەكان‌‪ .‬بۆیە زۆر بەئاســانی واڵتانی تر دەتوانن لە پرسی‬ ‫دەوڵەت بەگژ یەكتریاندا بكەن‪.‬‬ ‫نۆیەم‪ /‬ناڕۆشــنبیری‪ :‬رۆشــنبیری بە بڕوانامە نییە‪ .‬كوردستان خوێندەوار‬ ‫و بڕوانامــەی زۆرە‪ ،‬بــەاڵم رۆشــنبیری كەمە‪ .‬لە بنەڕەتــدا خەڵك بڕیاری‬ ‫دەوڵەتبوون دەدات لە ریفراندۆم نەك ئەو دامەزراوە شەرعییەی راسپاردەی‬ ‫دەكات‪ ،‬بەاڵم خەڵك بۆ خۆی گەشبین نییە‪ ،‬هەمیشە گوێبیستی ئەوە دەبین‬ ‫كە هەندێك بەدوای پڕوپاگەندەی شــت گرانكردنــن و هەندێك ترس باڵو‬ ‫دەكەنەوە كە دەر‌گەمان لەسەر دادەخرێت و دەخنكێین‪ .‬بەشێك داوای ئەوە‬ ‫دەكەن دەســەاڵت گەرەنتی بەردەوامی مووچە و باشبوونی گوزەران بدات‪،‬‬ ‫وەك بڵێی سەركردەكان دەوڵەت تەنیا بۆ خۆیان دروست بكەن‪.‬‬ ‫دەیەم‪ /‬سادیســتی‪ :‬چێژوەرگرتن لە ئازاردانی یەكتر دیاردەیەكی باوە لەناو‬ ‫گۆمەڵگەی كوردی و هەندێك خەڵك بە ئیستیفزازەوە باسی بوون بە دەوڵەت‬ ‫بۆ ئەوانی تر دەكەن و بە خۆفرۆش و ناپاك دەیانناســێنن‪ .‬لە بەرامبەریشدا‪،‬‬ ‫ئەوانی تر دەوڵەتدۆســتان بە كۆیلە و قاز دەناســێنن‪ .‬هەردووال سادیەتێك‬ ‫بەرامبــەر یەكتر بــەكار دێنن و ئەمە ناڕاســتەوخۆ بەرەو دروســتكردنی‬ ‫نەوەیەكی دژ بە دەوڵەتی كوردستان دێنێتەوە بەرهەم‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫بۆچی هەندێك دژی‬ ‫‌دەوڵەتن؟‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪7‬‬

‫یاسای هەڵبژاردنی عێراق هەوڵێكە بۆ نەهێشتنی فرەحزبی‬

‫شارەزایەك‪ :‬ئەو سیستەمە بۆ نەهێشتنی زۆری حزب‬ ‫و چارەسەری كەموكوڕی یاسای پارتەكان دانراوە‬ ‫وشە‪ /‬مەحموود ئیسماعیل‬ ‫دوای مشتومڕێكی درێژ‪ ،‬پەرلەمانی عێراق‬ ‫بڕیاری دا لە چوارچێوەی هەمواركردنەوەی‬ ‫پڕۆژەیاســای هەڵبژاردنــی پارێــزگاكان‬ ‫لەســەر بنەمای سیســتەمی “سانت لیگۆ”‬ ‫و رێژەی ‪1.9‬ی حســێبكردنی دەنگەكان بۆ‬ ‫‪ 1.7‬بگۆڕێت‪ ،‬لەناو ناڕەزایی پارت و بارســتە‬ ‫سیاســییە گەورەكان و بچووكەكانیش ئەو‬ ‫رێژەی چارەســەرێكی ناوەندی حكوومەتی‬ ‫عێراقە بۆ ئەو پرسە‪.‬‬ ‫محەمەد خالیدی پەرلەمانتاری پێشــووی‬ ‫عێراق بۆ “وشــە” دەڵێت‪ ،‬جێبەجێكردنی‬ ‫ئەو رێژە بۆ هەڵبژاردن بارســتە گەورەكانی‬ ‫پەرلەمانی لە پشــتە‪ ،‬كە ئەوان ئێستە لێك‬ ‫هەڵوەشــاونەتەوە و چــاوەڕوان دەكرێــت‬ ‫كە بارســتەی نوێ و گەورەتر لەوان بەدیار‬ ‫بكەوێت‪ ،‬بۆیە ئەوان ســوورن لەســەر ئەو‬ ‫سیستەمە‪ ،‬ئەوان سوورن لەسەر ئەو رێژە و‬ ‫یاسایەی هەڵبژاردن بۆ مەبەستی حزبییانە و‬ ‫ئەوانەن كە لە دەسەاڵتن و دۆڕاون‪ ،‬ئێستە‬ ‫هیچ هاوپەیمانیەتییەك وەك خۆی نەماوە لە‬ ‫شیعە و ســوننە و كوردیش‪ ،‬لە بەرامبەردا‬ ‫ئێســتە ‪ 50-100‬رەوتــی مەدەنی یان نوێ‬ ‫هەیە كە زۆرینەیان رێك كەوتوون لەســەر‬ ‫پێكهێنانی بارســتەیەكی دوور لە تایفیی و‬ ‫نەتەوە و پێكهێنانی قەوارەیەكی گەورە كە‬ ‫دەچێتە هەڵبژاردن‪ ،‬واتە دوو باڵ دروســت‬ ‫دەبێت‪ ،‬میانڕەو و تونــدڕۆ‪ ،‬لە هەڵبژاردنی‬ ‫داهاتوو ئەوانە كێبەركێ دەكەن‪.‬‬ ‫زیاتر گوتــی‪ ،‬هاتنی پارت و كەســایەتیی‬ ‫نوێ بۆ ریزی پێشــەوە لە عێراق وەستاوەتە‬ ‫سەر هاوپەیمانیەتییەكان‪ ،‬ئێستە بارستەی‬ ‫نــوێ زۆر هاتوونەتە گۆڕەپانەكــە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫نیوەیــان دروســتكراوی دەســتی پارتــە‬ ‫دەسەاڵتدارەكان بن‪ ،‬ئەوە نیوەكەی تر نوێن‬ ‫و باوەڕیــان بە گۆڕانكاری هەیە‪ ،‬بۆیە ئەگەر‬ ‫‪ 30‬لــەوان هاوپەیمانیەتی پێك بێنن‪ ،‬دەبنە‬ ‫رەوتی بــااڵ و رۆڵیان دەبێت لە دیاریكردنی‬ ‫سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق‪.‬‬ ‫ئەو سیاسەتوانە ســوننەیە ئاماژەی كرد كە‬ ‫ناتوانرێت پڕۆژەیاســاكە لە پەرلەمان تێپەڕ‬ ‫بكرێت ئەگەر شەقام لەسەری رازی نەبێت‪،‬‬ ‫چونكە جەمــاوەر دەچێتە هەڵبــژاردن و‬ ‫دەنگ دەدات‪ ،‬هــاوكات بەگوتەی خالیدی‬ ‫“هەڵوێستی سەدریش ئەرێنی بوو لەوبارەوە‪،‬‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكانیش دێتە سەر خەت و‬ ‫پاڵەسەتۆ دەخاتە سەر پەرلەمان بۆ گۆڕینی‬ ‫چەند بڕگەیەكی یاساكە”‪.‬‬ ‫بەاڵم هۆگر چەتۆ بەڕێوەبەری تۆڕی شەمس‬ ‫بۆ چاودێری هەڵبژاردنــەكان لە عێراق‪ ،‬بۆ‬ ‫“وشە”ی روون دەكاتەوە‪ ،‬كێشەكە لەسەر‬ ‫سیســتەمی حســێبكردنی دەنگەكانە كە‬ ‫گرنگترین فاكتــەرە و رەنگدانەوەی دەبێت‬ ‫لەسەر پێكهاتەی هێز و الیەنە سیاسییەكان‬ ‫لە داهاتوو لەناو پەرلەمان‪ ،‬بۆیە سیستەمی‬ ‫ســانت لیگۆ كــە دانراوە بە دابەشــكردنی‬ ‫ژمارەی دەنگەكان بەســەر ژمارە تاكەكانی‬ ‫(‪ ).. ،7 ،5 ،3 ،1‬سیستەمێكە بۆ ئەوە دانراوە‬ ‫كە هەر پەرلەمانێك ببێتە باشــترین بەپێی‬

‫پێوەرەكانی پەرلەمانی نێودەوڵەتی كە دەڵێ‬ ‫ئەو پەرلەمانە سەركەوتووترینە كە زۆرترین‬ ‫نوێنەرایەتی دەنگەكانــی تێدایە‪ ،‬بۆیە بەو‬ ‫سیســتەمەی كە لــە یاســاكەدا هاتووە‪،‬‬ ‫دەنگەكان لە جیاتی یەك بەسەر نزیكەی دوو‬ ‫و سێ دابەش دەبێت‪ ،‬ئەوەش پێشێلكردنی‬ ‫سانت لیگۆیە و فێڵێكی یاسایییە بۆ ئەوەی‬ ‫رێژەی ئەو دەنگانە بسووتێنن كە هەیە‪.‬‬ ‫چەتۆ زیاتر گوتی “هەرچەند رێژەكە گەورەتر‬ ‫بێت بــۆ بەرژەوەندی پارتــە گەورەكانە‪ ،‬لە‬ ‫توركیا یاســایەك هەیە ئەگەر حزب ‪10%‬ی‬ ‫دەنگەكان بەدەست نەهێنێ‪ ،‬دەنگەكانی ئەو‬ ‫پارتە هەمووی دەسووتێت‪ ،‬بۆ یەكترچوونی‬ ‫دەنگەكانیش بەو شــێوەیەیە كە ئەگەر لە‬ ‫ســلێمانی ‪ 10‬پارت خــۆی هەڵبژاردبێت‪،‬‬ ‫حزبی یەكەم ‪40%‬ی دەنگەكان و هی دووەم‬ ‫‪ 25%‬و هی سێیەم ‪15%‬ی دەنگەكان دەبات‪،‬‬ ‫حزبەكانی تــر یەكێكیان ‪ 2%‬یــان ‪3%‬یان‬ ‫بردووە‪ ،‬بەو شێوەیە تەنیا سێ پارتی یەكەم‬ ‫كورســییەكان دەبــەن و بچووكەكانیش‬ ‫دەنگەكانیان دەسووتێ و جارێكی تر بەسەر‬ ‫پارتە زۆرینەكان دابەش دەكرێتەوە”‪.‬‬ ‫“ئەو یاســایەی لە پەرلەمانی عێراق هەیە‪،‬‬ ‫هەوڵێكە لەالیەن پارتە گەورەكان دەیانەوێ‬ ‫كۆتا بە پرســی فرەحزبی و بــەو مۆدێلەی‬ ‫ئێســتە بێنن و پاڵەپەســتۆ دەخەنە سەر‬ ‫هێزەكانی كاریگــەرن لە شــەقام كە یان‬ ‫دەبێ لەگەڵ ئــەوان هاوپەیمانیەتی بكەن‬ ‫و لەگەڵیان دابــەزن‪ ،‬یا ئەوەتا دەنگەكانیان‬ ‫دەســووتێ‪ ،‬حاڵەتێكــی تریــش هەیە كە‬ ‫شــاراوەیە لە خەڵك‪ ،‬بۆچی دەوڵەتی یاســا‬ ‫زیاتر پێداگری لەســەر یاســاكە دەكات؟‪،‬‬ ‫لەوانە ئــەو هاوپەیمانیەتییە لــە ئەگەری‬ ‫هەڵوەشــانەوەدایە وەك هێزێكی سەرەكی‪.‬‬ ‫دووەم ئەنجوومەنــی بااڵ و رەوتی ســەدر‬ ‫زیاتر لە چوار بارســتەیان دروست كردووە‬ ‫و بە سیستەمی ســانت لیگۆی ئاسایی هەر‬ ‫بارســتەیەك دەنگــی خۆی دەبــات و ئەو‬ ‫رەوتانــەی رێك خراون‪ ،‬زیاتر كورســی كۆ‬ ‫دەكەنەوە‪ ،‬بۆیە هێزی گەورە و بچووك نییە‬ ‫بارتەقای ئەوەی بەرژەوەندی سیاسی هەیە‪،‬‬ ‫واتە گرنگ نییە لــە پەرلەمان نوێنەرایەتی‬ ‫خەڵكــی تێدا بێــت‪ ،‬گرنــگ ئەوەیە كێ‬ ‫زۆرینەیە و كێ فەرمانڕەوایی دەكات” هۆگر‬ ‫چەتۆ وای گوت‪.‬‬ ‫ئەو شــارەزایەی بــواری هەڵبــژاردن كە‬ ‫تۆڕەكەی چاودێری وردی هەڵبژاردنەكانی‬ ‫رابردووی كردووە‪ ،‬ئەوەیشــی راگەیاند كە‬ ‫بە كردەنی یاســاكە دەنگی لەسەر دراوە و‬ ‫واژوو كۆ كراوەتەوە بۆ هەمواركردنەوەی‪ ،‬لە‬ ‫ئەنجامدا دەیانەوێ گۆڕانكاری لەوە بكەن‪،‬‬ ‫بە راشــكاوی دەبێت دانوســتان و سازانی‬ ‫سیاســی بكرێت‪ ،‬چونكە لە عێراق شت بە‬ ‫زۆرینە و كەمینە تێپەڕ نابێت و دەبێ هێزە‬ ‫گەورەكان دابنیشــن و تێیپەڕێنن‪ ،‬ئەگەرنا‬ ‫وەك دەبینیــن لە شــەقام ناڕەزایی هەیە و‬ ‫رەنگە گەورەتریش بێت‪.‬‬ ‫لــە بەرامبــەردا تاریق حەرب شــارەزای‬ ‫یاســایی عێــراق‪ ،‬بە”وشــە”ی راگەیاند‬ ‫“بەبێ رەچاوكردنــی چەندایەتیی رێژەكە‪،‬‬ ‫لــە توركیا رێژەكــە ‪ 10%‬و لــە ئەڵمانیاش‬ ‫‪5%‬ـــە‪ ،‬واتە زۆر زیاترە لــەوەی لە عێراق‬

‫لە پڕۆژەیاســای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی‬ ‫پارێزگاكاندا هاتووە‪ ،‬بەكورتی ئەو پارتانەی‬ ‫دەتوانن دەنگی زۆر لە هەڵبژاردنەكان بێنن‪،‬‬ ‫پاڵپشتی لە یاساكە و دیاریكردنی رێژەیەكی‬ ‫بەرز دەكــەن‪ ،‬ئەوانەیشــی ناتوانن دەنگی‬ ‫زۆر بێنن‪ ،‬هەوڵــی كەمكردنەوەی رێژەكە‬ ‫دەدەن‪ ،‬بۆیە ئەگەر رێژەی ‪ 1.9‬لە یاساكە لە‬ ‫هەڵبژاردنی گشتی پێشوو جێبەجێ بكرایە‬ ‫كە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە‪ ،‬ئەوە حزبی‬ ‫فەزیلە و رەوتی مەدەنی و پارتی چاكسازی‬ ‫بۆ نموونە‪ ،‬نەیاندەتوانی بێنە ناو پەرلەمان‪.‬‬ ‫زیاتر گوتی‪ ،‬بەرهەڵستكار و الیەنگرانی ئەو‬ ‫رێژەیە لەوە هاوبەشــن كە هەردووكیان بە‬ ‫دەنگی ئەوانیتر لە لیســتەكە گەیشتوونەتە‬ ‫كورســیی پەرلەمان نەك هــی خۆیان‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونــە پەرلەمانتارانــی فەزیلــە و رەوتی‬ ‫چاكسازی و رەوتی مەدەنی و رەوتی سەدر‪،‬‬ ‫هیچیان نەیانتوانی دەنگی پێویســت بێنن‬ ‫بۆ چوونــە ناو پەرلەمان‪ ،‬ئــەوان بە دەنگی‬ ‫خەڵكانێــك هاتن كە دەنگیان بەوان نەداوە‪،‬‬ ‫بەڵكو بەهۆی بوونیان لە لیستەكە دەنگەكان‬ ‫بــۆ ئــەوان چووگەیشــتن بــە پەرلەمان‪،‬‬ ‫لــەو كاتەی پارتــە گەورەكان بەشــێك لە‬ ‫كاندیدانیان بە دەنگی خۆیان چوون‪.‬‬ ‫“كێشەكە ئەوەیە ژمارەی پارتەكان لە عێراق‬ ‫زۆرە و كێشە لە یاسای پارتەكاندایە بەوەی‬ ‫بە دوو هەزار كەس دەتوانرێت پارتی یاسایی‬ ‫دابمەزرێــت‪ ،‬دەبــوو ئەو ژمارەیــە بۆ ‪100‬‬ ‫هــەزار بۆ نموونە زیاد بكرایــە‪ ،‬لێرەدا خاڵی‬ ‫ئەرێنــی و نەرێنی لەو سیســتەمەدا هەیە‬ ‫وەك بەركەوتنی پۆســتی وەزاری بۆ چەند‬ ‫بارســتەیەك‪ ،‬بۆ نموونە تەنیا پێنج كورسیی‬ ‫پەرلەمانی هەیە و خاوەنــی دوو وەزارەتە و‬ ‫پۆستی ســەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگایان‬ ‫بەدەســت هێنــاوە‪ ،‬ســەرەڕای ئــەوەی‬ ‫خاوەنی تەنیا دوو كورسین لە ئەنجوومەنی‬ ‫پارێزگاكە” حەرب وای گوت‪.‬‬ ‫ئامــاژەی دا بەوەی كە ئەو سیســتەمە لەو‬ ‫واڵتانە پێڕەو دەكرێت كە پارتی سیاسییان‬ ‫زۆرە‪ ،‬بۆیە ئەو سیســتەمە بۆ نەهێشــتنی‬ ‫زۆری حزبەكان دانراوە‪ ،‬ئەوە كەموكوڕییەی‬ ‫لە یاســاكەدا هەیە‪ ،‬لێرە لە رێی یاسایەكی‬ ‫هەڵبــژاردن كە حكوومەت دایڕشــتووە كە‬

‫بە سیستەمی‬

‫سانت لیگۆی‬

‫ئاســایی‬

‫هــەر‬

‫بارستەیەك دەنگی‬ ‫خۆی دەبــات و ئەو‬

‫رەوتانــەی رێــك‬ ‫خراون‪ ،‬زیاتر كورسی‬

‫كۆ دەكەنەوە‪،‬‬

‫نوێنەرایەتــی هەموو پێكهاتــەكان دەكات‪،‬‬ ‫ویســتراوە كە ئەو كەموكوڕییە چارەســەر‬ ‫بكرێت‪.‬‬ ‫لەبارەی پێشــبینی لەبــارەی تێپەڕاندنی‬ ‫بێ كێشــەی یاســاكە‪ ،‬ئەو پۆسپۆڕە روونی‬ ‫كــردەوە‪ ،‬دادگــەی فیــدراڵ نایەتــە ناو‬ ‫ئــەو بابەتــەوە‪ ،‬چونكە دەســتوور رێكار و‬ ‫مەرجەكانی یاســای هەڵبژاردنــی دیاری‬ ‫نەكــردووە و رەنگە ئەوان بڵێن دەنگەكان بۆ‬ ‫كەسانی تر دەچێت‪ ،‬ئەی دەنگی خەڵكی تر‬ ‫بۆ ئەوان نەهاتووە‪ ،‬بۆیە باشــترین سیستەم‬ ‫كە ئەگەر پێڕەو بكرێت سیستەمی زیاترین‬ ‫دەنگە كە هیچ كێشــەیەك بــەدوای خۆیدا‬ ‫ناهێنێت‪ ،‬واتە سیســتەمی تاكەكەســی و‬ ‫هەر كاندیدێك دەنگی زیاتر بێنێت‪ ،‬دەچێتە‬ ‫پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگا‪ ،‬واتە بەناوی‬ ‫كاندید خۆی نەك بەهۆی حزبەكەیەوە‪.‬‬ ‫بەپێــی چاودێران پشتبەســتن بە هەردوو‬ ‫رێــژەی ‪ 1.9‬و ‪ 1.7‬بــۆ پــارت و بارســتە‬ ‫بچووكەكان زیانی گــەورەی هەیە‪ ،‬چونكە‬ ‫دەنگەكانیان بۆ بەرژەوەندی پارت و بارستە‬ ‫گەورەكان لــە دەســت دەدەن و بۆ ئەوان‬ ‫دەچێت كــە دەنگــدەران نەیانویســتووە‬ ‫دەنگیــان بۆ بــدەن‪ ،‬بــەوەش گۆڕانكاری‬ ‫لەالیــەن و كەســایەتییەكانی ئێســتە و‬ ‫پێشوودا روو نادات‪.‬‬ ‫هەرچی الیەنە بچووكەكانە لەگەڵ ئەوەش‬ ‫كە كورسییەكان لەسەر بنەمای بردنەوە بە‬ ‫بەدەستهێنانی زیاترین دەنگی هاوواڵتییان‬ ‫بەبێ ســەیركردن بۆ بارســتەكەی دابەش‬ ‫بكرێــت‪ ،‬ئەگەرچی هەندێكیــان رازین كە‬ ‫رێژەكانی پێشوو بۆ ‪ 1.4‬بێتە گۆڕین‪.‬‬ ‫یەكێك لە بەرهەڵستییەكان لەبارەی یاسای‬ ‫هەڵبژاردنــی ئەنجوومەنــی پارێزگاكان كە‬ ‫ئێســتە لە پەرلەمانە‪ ،‬بریتییە لە مادەی ‪12‬‬ ‫كە پێوەستە بە دابەشكردنی كورسییەكان و‬ ‫رێی حسێبكردنی دەنگی دەنگدەران‪ ،‬كە لە‬ ‫مادەی یەكیدا هاتووە دەنگە حسێبكراوەكانی‬ ‫هەر لیســتێك بەســەر ژمارەكانی (‪،5 ،3 ،1‬‬ ‫‪ ،)...7‬بەپێی ژمارەی كورســییەكانی بازنەی‬ ‫هەڵبــژاردن و ئینجــا بــەدوای بەرزترین‬ ‫ژمارە دەگەڕێن لەو دابەشــكارییە بۆ پێدانی‬ ‫كورسییەك بەو لیستە‪ ،‬ئەو پرۆسەیە دووبارە‬ ‫دەكرێتەوە تا كۆتاهاتنی كوردسییەكان لەو‬ ‫بازنەی هەڵبژاردنە‪.‬‬ ‫دووەم‪ /‬كورســییەكان بەســەر كاندیــدی‬ ‫لیســتەكان دابــەش دەكــرێ و دووبــارە‬ ‫ریزبەندی كاندیدان لەسەر بنەمای ژمارەی‬ ‫دەنگەكان كــە هەر كاندیدێك بەدەســتی‬ ‫دێنێت دەكرێتــەوە و بــراوەی یەكەم ئەو‬ ‫كاندیدەیە كە گەورەتریــن ژمارەی دەنگ‬ ‫لەو لیســتە كراوەیە بەدەست دێنێت و بەو‬ ‫شێوەیەشە بۆ كاندیدانی تر‪ ،‬بەو پێیەی دوای‬ ‫هەر سێ كاندید‪ ،‬براوە یەكێكی ئافرەت بێت‪.‬‬ ‫سیســتەمی ســانت لیگۆ لە ســاڵی ‪1910‬‬ ‫داهێنــراوە و لە ‪ 1951‬لە ســوید و نەرویج‬ ‫جێبەجێ كراوە بە مەبەســتی سەرخستنی‬ ‫پڕۆســەی هەڵبــژاردن و مســۆگەركردنی‬ ‫بااڵدەستی بڕیاری گەل‪ ،‬ئەو سیستەمە پشت‬ ‫بە مامەڵەكردن لەگەڵ دەنگی هاوواڵتییان‬ ‫بە رێگەیەكی تاك‪ ،‬واتە دابەشكردن بەسەر‬ ‫(‪ ).. ،7 ،5 ،3 ،1‬دەبەستێت‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪8‬‬

‫یووسف لەتیف‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫دەسەاڵتی كوردی‬ ‫دەسەاڵتی بێگانە‬

‫لە دەمانچەوە بۆ دژە فڕۆكە‬

‫لە بازاڕی چەكفرۆشانی سۆران كڕین و‬ ‫فرۆشتن بە چەكی سووك و قورسەوە دەكرێت‬ ‫بازاڕی چەكفرۆشانی دیانا لە شارۆكەی سۆران‪ ،‬یەكێك لە بازاڕە گەورەكانی چەكفرۆشییە لە‬ ‫كوردســتاندا‪ ،‬زیاتر لە ‪ 20‬جۆری چەك و تەقەمەنی بچووك و گەورە لەو بازاڕەدا دەفرۆشرێن‪،‬‬ ‫بەشــێك لە چەكەكان لە شێوەی دەمانچە و كاڵشینكۆف بە ئاشكرا خراونەتە ڕوو‪ ،‬بەاڵم چەند‬ ‫چەكێكی وەك بی كەی ســی و ئاربی جی و تەقەمەنی تر‪ ،‬وێڕای ئەوەی لەناو فرۆشــگەكانی‬ ‫چەكدا نەخراونەتە ڕوو‪ ،‬بەاڵم بە نهێنی دێنە كڕین و فرۆشتن‪ ،‬بەرپرسانی پۆلیس و ئاسایشی‬ ‫ســنوورەكە‪ ،‬ئاماژە بەوە دەدەن چاودێرییان لەســەر بازاڕەكە هەیە‪ ،‬بەاڵم نكوڵی لە كڕین و‬ ‫فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی لە دەرەوەی بازاڕەكە و چاودێری تەناهی ناكەن‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬سۆران‪ -‬مورشید برادۆستی‬ ‫بازاڕی چەكفرۆشــانی دیانا‪ ،‬لە شــەش‬ ‫فرۆشگەی سەرەكی پێك هاتووە و لە پشت‬ ‫بازاڕی شــارەدێی دیانا هەڵكەوتووە‪ .‬لەو‬ ‫بازاڕەدا رۆژانە كڕین و فرۆشتن بە چەندان‬ ‫جۆری چەك و تەقەمەنییەوە دەكرێت‪.‬‬ ‫(ئ‪ .‬ن‪ .‬ش) یەكێــك لــە خاوەنكارەكانی‬ ‫بازاڕەكە‪ ،‬بە”وشــە” دەڵێ‪“ ،‬رۆژانە خەڵك‬ ‫بەمەبەســتی كڕین و فرۆشتنی چەك روو‬ ‫لــەم بازاڕە دەكەن‪ ،‬جیا لە پێشــمەرگە و‬ ‫ئاسایش و سلكی سەربازی‪ ،‬هاوواڵتییانی‬ ‫ئاسایی چەك دەكڕن و دەفرۆشنەوە و هیچ‬ ‫رێگرییەك لە ئارادا نییە”‪.‬‬ ‫بەگوتــەی ئەو چەكفرۆشــە‪“ ،‬گەنجان و‬ ‫هەرزەكار و كەسانی نەناسراویش كڕیاری‬ ‫چەكی جۆراوجۆرن”‪.‬‬ ‫“وشە” لە بەدواداچوونی مەیدانیدا‪ ،‬ناوی‬ ‫‪ 26‬جۆری چەك و تەقەمەنی تۆمار كردووە‬ ‫كــە لەو بازاڕەدا كڕین و فرۆشــتیان پێوە‬ ‫دەكرێت‪ ،‬لە كاتێكدا بەشێك لە چەكەكان‬ ‫لــە شــێوەی كاڵشــینكۆف و دەمانچە‬ ‫جیاجیــاكان بە ئاشــكرا خراونەتە ڕوو بۆ‬ ‫كڕیاران‪ ،‬بەاڵم بەشێكی تر لە چەكە گەورە‬ ‫و تایبەتەكان وەك بی كەی ســی‪ ،‬قەناس‬ ‫و دۆشــكە و چەند جۆرێكــی تەقەمەنی‪،‬‬ ‫لەناو فرۆشگەكاندا نەخراونەتە ڕوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫فرۆشــیارانی چــەك ئــەو چەكانەیان لە‬ ‫ماڵەوە یان لە شوێنی تایبەت هەڵگرتووە و‬ ‫كڕیارەكانی بۆ دەبەن‪.‬‬ ‫چەكفرۆشەكە زیاتر دەڵێ‪“ ،‬جۆرەها چەك‬ ‫دێتە كڕین و فرۆشتن‪ ،‬وەك كاڵشینكۆف‪،‬‬ ‫جەیش شــەعبی‪ ،‬كووبی‪ ،‬سیخۆ‪ ،‬لیبی‪،‬‬ ‫چینی‪ ،‬سێتیر‪ ،‬ناتۆ‪ ،‬قەناس‪ ،‬ئاڕپێچی‪ ،‬بڕنۆ‪،‬‬ ‫تاپڕ‪ ،‬نارنجۆك‪ ،‬هەموو جۆرە دەبانچەیەك و‬ ‫جۆرەها فیشەكی چەك دەست دەكەوێت”‪.‬‬ ‫زۆربــەی چەكەكان لەناو فرۆشــگەكاندا‬

‫لە مــاوەی ســاڵی‬

‫رابــردوودا تەنیــا‬

‫‪ 11‬حاڵەتی هەڵگرتنی‬

‫چەكی بێ مۆڵەت تۆمار‬

‫كــراوە و خاوەنەكانیان‬ ‫رووبــەڕووی‬ ‫كراونەتەوە‬

‫دادگا‬

‫نمایش كــراون‪ ،‬بەاڵم چەكــی قورس و‬ ‫تایبەت لەناو ماڵی قاچاخچی و بازرگانانی‬ ‫چەك كڕین و فرۆشتنی پێ دەكرێت‪ .‬وەك‬ ‫چەكفرۆشــەكە دەڵێ‪“ ،‬بی كەی ســی‪،‬‬ ‫دۆشــكە‪ ،‬مین‪ ،‬كەپســوولەكانی ‪،TNT‬‬ ‫هاوەن‪ ،‬هــۆك‪ ،‬دژەفڕۆكە‪ ،‬گولەتۆپ لەناو‬ ‫ماڵــی قاچاخچیــان و بازرگانانی چەك لە‬ ‫سۆران دێنە كڕین و فرۆشتن”‪.‬‬ ‫لە بەرامبــەردا نەقیب هاوار ئەرگوشــی‬ ‫گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران‪،‬‬ ‫بە”وشە”ی راگەیاند‪“ ،‬لەبارەی دووكان و‬ ‫بازاڕی چەكفرۆشی لە سۆران و بە ئازادی‬ ‫كاركردنیان‪ ،‬ئەمە تەنیا لە ســۆران نییە و‬ ‫لە هەموو شــار و شارۆكەكانی كوردستان‬ ‫چەكفرۆشــتن هەیــە و هێشــتا هیــچ‬ ‫بڕیارێكیشــمان بۆ نەهاتووە كە دووكانی‬ ‫چەكفرۆشــان دابخرێت یان ڕێگەیان لێ‬ ‫بگیرێت”‪.‬‬ ‫وێڕای ئەوەی ئەرگوشــی دەڵێ‪“ ،‬تەواوی‬ ‫دووكانەكانی بازاڕی چەكفرۆشی لە دیانا‬ ‫لەژێر چاودێری ئاسایشــدان‪ ،‬واتە بۆیان‬ ‫نییە بەبێ ئاگاداری ئەوان چەك بفرۆشــن‬ ‫یان بدەن بەو كەســانەی مۆڵەتیان نییە”‪،‬‬ ‫بەاڵم لــە بەدواداچوونەكەی “وشــە”دا‬ ‫دەركەوتــووە‪ ،‬تەنیا مەرجی كڕینی چەك‪،‬‬ ‫هەبوونی پارەیە‪.‬‬ ‫“دیاردەی چەكهەڵگرتــن و زیادبوونی لە‬ ‫سۆران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خەڵكانێكی‬ ‫زۆر پێشمەرگە یان ئاسایش یان پۆلیسن‬ ‫و ڕێگە پێــدراون بەهەڵگرتنــی چەك”‪،‬‬ ‫گوتەبێژی پۆلیسی سۆران وای گوت‪.‬‬ ‫بەگوتــەی ئــەو‪ ،‬وەزارەتــی ناوخــۆی‬ ‫حكوومەتی هەرێم پێش شــەڕی داعش‪،‬‬ ‫فەرمانێكــی دەركردووە كــە نابێت هیچ‬ ‫كارمەندێكــی پۆلیس و ئاســایش پاش‬ ‫دەوامەكــەی چەك بــۆ ماڵــەوە بباتەوە‪،‬‬ ‫بــەاڵم لەگەڵ دەســتپێكردنی شــەڕی‬ ‫داعــش‪ ،‬وەزارەتی ناوخۆ ئــەو فەرمانەی‬ ‫هەڵوەشاندووەتەوە‪.‬‬ ‫بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیســی‬ ‫سۆران‪ ،‬لە ماوەی ســاڵی رابردوودا تەنیا‬ ‫‪ 11‬حاڵەتــی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت‬ ‫تۆمار كــراوە و خاوەنەكانیان رووبەڕووی‬ ‫دادگا كراونەتــەوە‪ ،‬ئەوە لــە كاتێكدا كە‬ ‫الیەنە پێوەندیدارەكان دووپاتی دەكەنەوە‪،‬‬ ‫زۆرینەی هاوواڵتییان چەكیان هەیە‪.‬‬ ‫عەلی ئەحمەد جێگــری بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫ئاسایشــی گشتیی ســۆران‪ ،‬بۆ “وشە”ی‬ ‫دووپات كردەوە‪“ ،‬نوێنەری ئاســایش لە‬ ‫رۆژانە لەناو دووكانەكانی چەكفرۆشــان‬ ‫لە شــارەدێی دیانا دانــراوە‪ ،‬هەر چەكێك‬ ‫بكڕێت یا بفرۆشێت لە الن ئاسایش تۆمار‬ ‫دەكرێت‪ ،‬بازاڕەكە بۆ سلكی سەربازی وەك‬ ‫پێشمەرگە‪ ،‬ئاســایش‪ ،‬پۆلیس تا ئاستێك‬

‫باشــە و دەتوانن لەو بازاڕەی چەكفرۆشان‬ ‫چەك بكڕن”‪.‬‬ ‫عەلی ئەحمەد لەبــارەی هەبوونی چەكی‬ ‫گــەورە و قەدەغەكراو لە ســۆران‪ ،‬دەڵێ‬ ‫“هەر چەكێكی گەورە لە سۆران هەبێت‪،‬‬ ‫رێــی كڕین و فرۆشــتنی پــێ نادەین و‬ ‫دەستی بەســەردا دەگرین”‪ .‬ئەو ئاشكرای‬ ‫دەكات كە “لە مــاوەی رابردوودا چەندان‬ ‫جۆری چەك و فیشــەكی نایاســایی وەك‬ ‫دۆشــكە و گولەی دۆشكە و بی كەی سی‬ ‫و چەند جۆرە چەكێكــی تری گەورەمان‬ ‫دەســت بەســەردا گرتووە و بۆ ئاسایشی‬ ‫گشتی رەوانە كراوە و خاوەنەكانیان سزای‬ ‫یاسایی دراون”‪.‬‬ ‫بازاڕی چەكفرۆشــانی دیانــا‪ ،‬یەكێك لە‬ ‫ناوەندەكانــی دەســتكەوتنی چەكــە بۆ‬ ‫گەریالكانی پارتی كرێكارانی كوردستان‪/‬‬ ‫پەكەكە‪ ،‬بــەاڵم گواســتنەوەی چەك بۆ‬ ‫پەكەكە بە نهێنییە و ئاسایش سزای ئەوانە‬ ‫دەدات كارەكە دەكەن‪.‬‬ ‫بەرپرسەكەی ئاسایشی سۆران ئاماژەی دا‪،‬‬ ‫“پێداویستی پەكەكە بەهۆی ئەو بازاڕەی‬ ‫چەكفرۆشــان دابین دەكرێــت‪ ،‬چەندان‬ ‫كەس لەســەر ئەم كارە‬ ‫گیراون كە بەشــێوەی‬ ‫نایاســایی چەكێكــی‬ ‫زۆر و فیشــەكیان بــۆ‬ ‫پەكەكە بــردووە و بەو‬ ‫هۆیــەوە چەنــدان جار‬ ‫چەك و فیشــەكمان لە‬ ‫قاچاخچییەكان گرتووە‬ ‫و رووبەڕووی دادگامان‬ ‫كردوونەتەوە”‪.‬‬ ‫محەمەد گۆمەشــینی‬ ‫گوتەبێــژی دەســتەی‬ ‫ســەربەخۆی مافــی‬ ‫مرۆڤ لە كوردســتان‪،‬‬ ‫هەبوونــی ئاشــكرای‬ ‫بــازاڕی چەكفرۆشــی‬ ‫و چەكهەڵگرتــن بــەو‬ ‫شــێوە بەرباڵوە‪ ،‬بەهۆی‬ ‫هەڵكشــانی تاوانەكانی‬ ‫كوشتن دادەنێت‪.‬‬ ‫ئــەو بە”وشــە” دەڵێ‪،‬‬ ‫داتــای‬ ‫“بەپێــی‬ ‫حكوومەت نزیكەی چوار‬ ‫هــەزار كــەس مۆڵەتی‬ ‫چەكهەڵگرتنی پێ دراوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئاشكرایە چەك لە‬ ‫زۆربەی ماڵەكاندا هەیە‪،‬‬ ‫تا ئاستێك كە رەنگە زۆر‬ ‫دەگمــەن لــە ماڵێكی‬ ‫كوردســتاندا چــەك‬ ‫نەبێت”‪.‬‬ ‫گۆمەشینی زیاتر دەڵێ‪،‬‬ ‫“ئەو هەمــوو چەكەی‬ ‫بەدەســت خەڵكەوەیە‪،‬‬ ‫هۆكارێكی كاریگەر بووە‬ ‫لە هەڵكشانی تاوانەكاندا‪،‬‬ ‫تەنیا لە مانگی تەمووزی‬ ‫ئەمســاڵدا ‪ 30‬حاڵەتــی‬ ‫كوشتن بە چەك و چەقۆ‬ ‫لــە كوردســتاندا تۆمار‬

‫كراون”‪.‬‬ ‫حەسەن مستەفا یاســاناس و مامۆستای‬ ‫زانكۆی سۆران و ماستەر لە یاسای گشتی‪،‬‬ ‫بۆ “وشە”ی روون كردەوە‪ ،‬لە كوردستان‬ ‫هەڵگرتنــی چەك بە یاســای ژمارە ‪16‬ی‬ ‫ساڵی ‪ 1993‬رێك خراوە‪ ،‬جۆر و مەرجەكانی‬ ‫هەڵگرتن و ســزاكانی ســەرپێچیكردن‬ ‫دیاری كراون‪ ،‬بەاڵم جێبەجێكردنی الوازە‪.‬‬ ‫ئەو ئاماژە بــە بڕگەی ســێیەمی مادەی‬ ‫‪27‬ی ئەو یاسایە دەكات كە ئەگەر یەكێك‬ ‫بەبێ هەبوونی مۆڵــەت چەك هەڵبگرێت‪،‬‬ ‫ســزاكەی بەندكردن دەبێت بۆ ماوەیەك‬ ‫كە لە حەوت ســاڵ زیاتــر نەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دۆســیەیەكی لەو شێوەیە ئاشــكرا نییە‬ ‫كە یەكێك بەهــۆی هەڵگرتنی چەكی بێ‬ ‫مۆڵەتەوە سزا درا بێت‪.‬‬ ‫زیاتر دەڵــێ‪“ ،‬جێبەجێكردنی یاســاكە‬ ‫الوازە‪ ،‬بەتایبەتی لەڕووی چاودێریكردنی‬ ‫شوێنی فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویســتە الیەنی پێوەندیــدار بە وردی‬ ‫چاودێری ئەو شــوێنانە بكــەن و رێگە بە‬ ‫كڕین و فرۆشــتن چەك لەالیەن كەسانی‬ ‫بێ مۆڵەت نەدەن”‪.‬‬

‫خراپتریــن دەســەاڵتی كوردی لە باشــترین‬ ‫دەســەاڵتی بێگانــە باشــترە‪ .‬ئەمــە گوتەی‬ ‫مێژوونووسی تورك “ئیســماعیل بێشكچی”یە‪،‬‬ ‫هەرچەندە هیچ هۆكارێكی ئەوتۆ نایەتە بینین‪،‬‬ ‫لە پشت درێژەدان بە ناسیستەماتیكی و خراپی‬ ‫ئیدارەی میزاجی كوردییەوە بێت‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫زیاتر لــە هەڵســووڕانی داودەزگەكانی كادری‬ ‫پسپۆڕ و شــارەزای هەیە‪ ،‬بەاڵم بەكار نەبردنی‬ ‫ئەو هێزانە لە شــوێنی خۆیانــدا و پڕكردنەوەی‬ ‫پۆســت و هەڵســووڕانی ئیدارەی دەوڵەت‪ ،‬بە‬ ‫خەڵكانی ناحاڵی لەسەر ئینتیمای حزب حزبێنە‬ ‫و خزمایەتــی و بارگرانكردنی ئیدارەی دەوڵەت‬ ‫بە فەرمانبەری دەنگدەر‪ ،‬وێنایەكی ناشــیرین و‬ ‫ئیدارەیەكی پڕ لە كەموكورتی پێشكەش كردووە‪.‬‬ ‫هێندە ناشــیرینە بە جۆرێك كە خەڵكانێكی زۆر‬ ‫لێی بێئومێــد بوونە كە لە ئایندەش ئەم رەش و‬ ‫سپییە گومان دەكرێ جیا بكرێتەوە‪.‬‬ ‫كــوڕی فاڵن یەكــەم دامەزراندنــی راوێكاری‬ ‫پێشــكەوتووە‪ ،‬كچی فاڵن یەكەم دامەزراندنی‬ ‫سەرپەرشــتیارە لە كاتێكدا دیارە دوای ‪ 32‬ساڵ‬ ‫خزمەت لە پێنج ساڵی دوور و الدێكانەوە دەست‬ ‫پێ بكات و خزمەتێكــی زۆری نەوەی لە دوای‬ ‫یەك بكات و دوایین شــت بچێتە تاقیكردنەوە‪،‬‬ ‫دوای دەرچوونــی ئەو ناونیشــانەی دەدرێتێ‪،‬‬ ‫كەچی ئەم خاتوونە بە یەكەم رۆژی دامەزراندنی‬ ‫ئەو ‪ 32‬ســاڵەی بڕی و تاقیكردنەوەكەشی بڕی‪،‬‬ ‫ئەمە دوو نموونەی زۆر بچووكی ئەو ئیدارەیە و‬ ‫مشــتێكە لە خەروارێك‪ ،‬بۆیە دەبێ دامەزراندن‬ ‫لەسەر پێویســتی و پسپۆڕی و ساڵی دەرچوون‬ ‫بێ لەسەر بڕە پارەیەكی بنەڕەتی كە یاسا رێكی‬ ‫خستووە‪ ،‬نەك ئەوەی ئێستە هەیە‪ ،‬ئەم تەخشان و‬ ‫پەخشانە لە هیچ شوێنێكی دنیادا نییە‪ ،‬واڵتێكی‬ ‫وەك كۆریا جگە لە هەزاران كارگە‪ ،‬پێداویســتی‬ ‫شــتومەكی رۆژانە و تــا دەگاتــە ئۆتۆمبێل و‬ ‫چەك و تەقەمەنی و كەرەســتەی تەكنەلۆجی‬ ‫و پیشەسازیی گەورە و كشــتوكاڵی مۆدێرن و‬ ‫هەموو پێداویســتییەكان و زیاد لە پێداویستی‬ ‫خۆیــان و هەناردەكردنیان بۆ دەرەوەی خۆیان‪،‬‬ ‫بارتەقــای كوردســتان فەرمانبەریــان نییــە‪.‬‬ ‫بەرهەمی زۆر و فەرمانبەری كەم و داهاتی زۆر‪،‬‬ ‫بە پێچەوانەوە فەرمانبەری زۆر و مشــەخۆری‬ ‫زۆر و داهاتی كەم‪ ،‬ئەم ناهاوســەنگییە كەشتی‬ ‫دەوڵەتی نووقم كردووە‪ ،‬ئەمە وێڕای لێنەپێچاوە‬ ‫و چەمكی (ئەمــەت لە كوێ بوو؟)‪ ،‬وای كردووە‬ ‫ئینتیمای خەڵكانی زۆری كــەم كردووەتەوە و‬ ‫بێئومێدی كردوون‪.‬‬ ‫هەمــووان كۆكین لــە رابــردووی خوێناویی‬ ‫میلەتەكەمان و خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە‬ ‫و رووبەڕووبوونــەوەی مەحــاڵ لەپێناو رۆژی‬ ‫ئازادی میلەتەكەمان‪ ،‬هەمووان كۆكین لەســەر‬ ‫دەوڵەتبــوون كــە ئەمــە مافێكی سروشــتی‬ ‫هەمووانە‪ ،‬كۆكیــن لەســەر دەوڵەتی كوردی‬ ‫فرەیی و زۆریی كولتــوور و یەكتر قبووڵكردن‪،‬‬ ‫ئەی ئەم دەنگــە ناڕازییانە چین‪ ،‬دەبێ خەڵكان‬ ‫بێئومێد نەبن لەسەر ئەوەی ئایندەش هەروا بە‬ ‫ناڕێكی دەڕوا و چارەنووســی نادیار چاوەڕوانیان‬ ‫ناكات‪ ،‬بگــرە مافی هاوواڵتیبــوون بۆ هەمووە‬ ‫و هەمــوو بە یاســا رێك دەخــرێ و مافی تاكی‬ ‫تێدا پارێزراوە‪ ،‬ئەمە بەشــێكی ناڕازییەكەیە كە‬ ‫گەندەڵكاران دروســتیان كردووە و بەشەكەی‬ ‫تریشی نەیارانی هاوســێ كە خۆیان هەم كورد‬ ‫دەچەوسێننەوە و هەم بەرەی خۆیان نادەنە هیچ‬ ‫مەزەو و گرووپێكی نادیــار لەالیەن خۆیانەوە‪،‬‬ ‫چەندیان هەژموون هەبێ تاقــی دەكەنەوە كە‬ ‫دەنگ لەسەر دەوڵەتبوون هەڵوەرێنن‪.‬‬ ‫ئەمانە هەمــوو كارتێكــەرن‪ ،‬بەاڵم هــەزاران‬ ‫كارتێكەر ئیــرادەی پۆاڵیینی میلەت لەســەر‬ ‫سووربوون و موكوڕبوون لەسەر مافی چارەنووس‬ ‫كەم ناكاتەوە‪ ،‬چونكە خــۆری ئازادی لە هەموو‬ ‫ئەو شەوەڕەشــانەی بینیمان گرینگترە‪ ،‬راستە‬ ‫ئیدارەیەكی لەرزۆك و شلۆق و پڕ كەموكورتیمان‬ ‫هەس‪ ،‬بەاڵم لە دەوڵەتی كوردیدا بیانوو بۆ هیچ‬ ‫جۆرێك لەو كەمتەرخەمییانە نامێنێتەوە و دەبێ‬ ‫ژیان بەپێی پێداویستی رێك بخرێتەوە و واڵتێك‬ ‫بارتەقای سروشتەكەی جوان و رێك و پڕ بەرهەم‬ ‫بــێ‪ .‬هەرچەندە واڵتێكی جوانی دیموكراســی‬ ‫وەك سویســرا‪ ،‬لە دەوروبەرێكی نادیموكراسیدا‬ ‫سەختە‪ ،‬بەاڵم مەحاڵیش نییە‪ ،‬چونكە كولتوور‬ ‫و جۆری بینینی كورد لەگەڵ بینینی دەوروبەردا‬ ‫جیاوازیی ئاسمان و رێسمانی هەس‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪9‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫عەقڵیەتی ئیسالمی سیاسی عێراقی تووشی فەشەل كرد‬ ‫وشە‪ /‬مەحموود ئیسماعیل‬ ‫لە دوای ‪2003‬ەوە و تا ئێستەیش‪ ،‬فەرمانڕەوایی‬ ‫عێراق لەالیەن پارتە سیاسییەكانی حسێبكراو‬ ‫لەسەر ئیسالمی سیاسی بەڕێوە دەبرێ‪ .‬حزبی‬ ‫ئیسالمی لە عێراق‪ ،‬سەرۆكایەتیی پەرلەمان و‬ ‫حزبی دەعــوەش حكوومەت و زۆرینەی وەزیر‬ ‫و پەرلەمانتاران لەو هێزانەن كە بەرجەســتەی‬ ‫بیری ئیســامی سیاسی بە ســوننە و شیعەوە‬ ‫دەكەن‪ ،‬ئەنجامەكەی واڵتێكی وێران و چەندان‬ ‫تەنگژە و گەندەڵی گەورە و گەلێكی وێرانبوو و‬ ‫رووخا و ئاوارە‪.‬‬ ‫میســال ئالووســی پەرلەمانتــاری لیبراڵــی‬ ‫عێراق و ســەرۆكی پارتی ئومە‪ ،‬بە”وشــە”ی‬ ‫راگەیاند‪ ،‬دەتوانین بڵێین لە ‪2003‬ەوە تا ئەمڕۆ‬ ‫پێكهاتە و راسپاردە و شــێوازی فەرمانڕەوایی‬ ‫ئــەو حكوومەتــە لەالیــەن پارتــە ئاینییــە‬ ‫سیاسییەكانەوە دێت‪ ،‬بۆیە پارتە ئاینییە عێراقی‬ ‫و عەرەبییەكان‪ ،‬ناتوانن ببن بە دیموكراســی‪،‬‬ ‫چونكــە ئەوان خــاوەن عەقڵیەتێكــی كۆن و‬ ‫دواكەوتوون و بەربەســتن لە بەردەم بیرۆكەی‬ ‫بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی‪.‬‬ ‫زیاتــر گوتی‪ ،‬یەكێــك لە كێشــەكان لەگەڵ‬ ‫ئیسالمی سیاسی ئەوەیە لە ناوەڕۆكی دەوڵەت‬ ‫و ســەروەری و ســەربەخۆیی تێ ناگات‪ ،‬ئەو‬ ‫تەنیــا ســەیری دەوڵەتی ئیســامی دەكات‪،‬‬ ‫واتــە بوونی خەلیفــە وەك ئەوەی ســوننەی‬ ‫عەرەب و توركیــا یان دەوڵەتی مــەالكان لە‬ ‫ئێران‪ ،‬بۆیە بەرژەوەنــدی دەوڵەت و هاوواڵتی‬ ‫الی ئــەوان گرنگ نییە و كێشــە گەورەكە لە‬ ‫بەغدا ئەوەیە زۆرینەی سیاســییەكان وای بۆ‬ ‫دەچــن بەرژەوەندی سیاســی و بیروباوەڕیان‬ ‫بــە پایەتەختەكانــی تــر بێجگــە لــە بەغدا‬ ‫بەستراوەتەوە‪.‬‬

‫ئالوسی ئاماژە بەوە دەدات كە ئەوان “ئیسالمی‬ ‫سیاسیی” لە چەمكە مەدەنی و هاوچەرخەكان‬ ‫تێناگــەن و دوژمنــداری دەكەن‪ ،‬ئــەوان بە‬ ‫عەقڵیەت و یاســای فەقێكان و بەر لە هەزاران‬ ‫ســاڵ دەژین‪ ،‬بۆیــە ناتوانــن كۆمەڵگەیەكی‬ ‫هاوچەرخ بەڕێوە ببەن‪ ،‬جگە لەوەش زۆرینەیان‬ ‫خاوەن بڕوانامە نین و دوا كەوتوون‪ ،‬دواتر دەبێ‬ ‫بپرســین ئەگەر ئەوان باوەڕیــان بە دەوڵەت و‬ ‫بەهاكانی هەبێت‪ ،‬میلیشــیای چەكداریان بۆ‬ ‫چییە؟‪ ،‬بۆیە لە كۆنەوە و بە بەردەوام ئاین وەك‬ ‫چەترێكی سیاســی لەالیەن كەســانی فاشیل‬ ‫بەكار هاتووە بۆ گەیشــتن بــە بەرژەوەندی و‬ ‫حەزی كەسی‪.‬‬ ‫“ئیســامی سیاســی ناتوانێت دەوڵەت بنیات‬ ‫بنێت‪ ،‬رەنگە بتوانێ پارت دروست بكات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ناتوانێ هەڵوێســتی ئاڵۆز بۆ بنیاتنانی دەوڵەت‬ ‫وەربگرێــت‪ ،‬بۆیە بەدوای بیرۆكــە و خەونێك‬ ‫كەوتووە كە لە واقیعــدا بوونی نییە و خۆی لە‬ ‫بەردەم ملمالنێ و ناكۆكییەكدا دەبینێتەوە كە‬ ‫هەزار ســاڵە هەیە و كۆتای پێ نەهاتووە‪ ،‬بۆیە‬ ‫كێشــەكەمان ئەوەیە لە ‪2017‬ەوە بە عەقڵیەتی‬ ‫قوواڵیی مێژوودا دەژین‪ ،‬بەو شێوەش دەوڵەت‬ ‫بنیات نانرێت” ئالووسی وای گوت‪.‬‬ ‫ئــەو ســەركردە عێراقییــە كــە بیرۆكەكانی‬ ‫نیشتمانین و جیاواز لە مەوەزییەكان بۆچوون‬ ‫دەردەبــڕێ‪ ،‬ئەوەیشــی گوت كە ئیســامی‬ ‫سیاسی بەشیعە و ســوننەوە بە بەردەوام رێك‬ ‫كەوتوون لەســەر هێشــتنەوەی ئەو ركابەری‬ ‫و ملمالنێیەیــان‪ ،‬بۆ ئەوەی شــەرعییەتێك بۆ‬ ‫مانەوەی هەردووكیان لە دەسەاڵت هەبێت‪.‬‬ ‫بەگوتــەی ئالووســی “هەڵبژاردنــی داهاتوو‬ ‫بەشــێكە لەو دۆخەی ئێســتە كــە دەیانەوێ‬ ‫كۆمەڵگــە دەســتخەڕۆ بكەن بــەو ملمالنێیە‬ ‫تایفییە بۆ پەردەپۆشــكردنی دزی و فەشــەلی‬ ‫خۆیــان‪ ،‬بۆیە ئیســامی سیاســی گرنگی بە‬

‫سەقامگیری واڵت نادات و بە عەیبی دادەنێت‪،‬‬ ‫ئــەوان ژیان بە بەرگریــكاری و بكوژ و كوژراو‬ ‫دەزانن و شــانازی بــە شــەهیدانیان دەكەن‬ ‫لەوكاتەی دەبێ شانازی بە زیندووەكان بكرێ‪،‬‬ ‫ئەوەش كارەســاتێكە و ئیســامی سیاسی و‬ ‫دەســتوەردانی ئێران و عەرەبی و ئیسالمی لە‬ ‫عێراق لە ئەستۆی دەگرن‪.‬‬ ‫بەاڵم رائید فەهمی سكرتێری لیژنەی ناوەندی‬ ‫حزبی شــیوعیی عێراق‪ ،‬بە”وشە”ی راگەیاند‪،‬‬ ‫دەستووری عێراق تەواو ئیسالمی نییە و چەندان‬ ‫مادەی مەدەنی تێدایە‪ ،‬هەروەها میكانیزمەكانی‬ ‫فەرمانڕەوایــی رەهەندی مەدەنییــان تێدایە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو هێزە سەرەكییانەی حكوومەتە دوای‬ ‫یەكەكانــی عێراقیان پێك هێناوە‪ ،‬ناســنامەی‬ ‫ئیسالمییان هەبووە و ئەوان خاوەن بڕیار بوون‪،‬‬ ‫بۆیە ئەوكاتەی باس لە تاقیكردنەوەی ســااڵنی‬ ‫رابــردوو دەكەین و هەندێك بۆ فەشــەلهێنانی‬ ‫ئیسالمی سیاســی دەیگەڕێننەوە‪ ،‬پارتەكانی‬ ‫ئیسالمی سیاسی زیاتر گرنگییان بەو بڕگانەی‬ ‫دەســتوور داوە كە زیاتر مۆرك و رەنگدانەوەی‬ ‫ئاینییــان بەســەرەوەیە تا لــە كاری دەوڵەت‬ ‫رەنگ بداتەوە‪ ،‬هەروەها لە دانانی سیســتەمی‬ ‫خوێندن‪ ،‬ئەوەش كاری كردووەتە سەر مۆركی‬ ‫مەدەنییانەی دەوڵەت‪ ،‬بۆیە ئەوەی ئێستە هەیە‬ ‫بەرجەستەی دەوڵەتی مەدەنی نییە‪.‬‬ ‫فەهمی دەڵێ “هەڵوێســتە لە بەرامبەر گرووپە‬ ‫چەكدارییــەكان كــە چەك تەنیا بە دەســتی‬ ‫دەوڵەت نییە و دیاردەیەكی مەترسیدار دروست‬ ‫دەكات‪ ،‬دەوڵەت ناتوانێ ئاسایشی گشتی دابین‬ ‫بكات‪ ،‬ئەوەش هەڕەشــە بۆ ســەر ئازادییەكان‬ ‫و ســەالمەتی هاوواڵتییان دروســت دەكات و‬ ‫دەوڵەتی مەدەنی پەك دەخات‪ ،‬بۆیە بەو پێیەی‬ ‫لە رابردوودا ئەو پارتە ئیســامییانە بااڵدەست‬ ‫بوونە‪ ،‬ئەوان بەرپرسیارن لەو دۆخەی هەیە بە‬ ‫دانەمەزراندنی دەوڵەتی مەدەنی و هەر پارتێكی‬

‫سیاسی لەسەر بنەمای ناسنامەی تایفیی بنیات‬ ‫نرابێت‪ ،‬ناتوانێت ببێــت بە خاوەن پڕۆژەیەكی‬ ‫نیشــتمانی‪ ،‬ئــەوەش لەگەڵ ئەو هەڕەشــە‬ ‫گەورانەی لە عێراقدا هەیە‪.‬‬ ‫فەهمــی دووپاتــی دەكاتــەوە كــە ئێســتە‬ ‫دامەزراوەكانی دەوڵەت تووشــی پەككەوتەیی‬ ‫هاتــوون و گەندەڵــی زۆر بــاو بووەتــەوە و‬ ‫دابەشــكاری تــەواوی واڵتــی گرتووەتەوە و‬ ‫دەســتكەوتەكان لە نێوان بەشێك لە الیەنەكان‬ ‫دابەش دەكرێت‪ ،‬بۆیە بەگشــتی ئەو پارتانەی‬ ‫كــە ئێســتە فەرمانــڕەوان و لەژێــر نــاوی‬ ‫ئیسالمی سیاســی خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت‪،‬‬ ‫بەرپرسیارێتی بەشــی گەورەی ئەو فەشەلەی‬ ‫كە هەیە‪ ،‬دەگرنە ئەستۆ‪.‬‬ ‫“هەموو پڕۆژەیەكی تایفی لە عێراق فەشــەلی‬

‫پارتــە سیاســییە‬ ‫ئاینییەكانی ئێستە‬

‫كە لە بەغدا فەرمانڕەوایی‬

‫دەكەن‪ ،‬ناتوانن دەوڵەت‬ ‫و كۆمەڵگــەی مەدەنــی‬ ‫بنیــات بنێــن‪ ،‬چونكــە‬ ‫الیەنە ئیسالمییەكە‬ ‫بەسەریاندا زاڵە‬

‫هێنــاوە و جەنگی كۆتــا لە عێراق لــە نێوان‬ ‫دوو پڕۆژەیــە‪ ،‬یەكەمیــان داوای دەوڵەتــی‬ ‫هاوواڵتیبوون بــە وردەكارییەكانیەوە دەكات‬ ‫و ئەوەیتــر پارێزگاری لەو سیســتەمە دەكات‬ ‫كە تا ئێســتە بوونی هەبووە و بۆ فەشەلهێنانی‬ ‫زیاترمان دەبات” سەركردەكەی حزبی شیوعی‬ ‫وای گوت‪.‬‬ ‫دكتۆر میران محەمەد شــێخ بزێنی مامۆستای‬ ‫زانكۆ و شــارەزا لە بواری سیاسی‪ ،‬بە”وشە”ی‬ ‫راگەیانــد‪ ،‬كێشــەی فەشــەلی فەرمانڕەوایی‬ ‫لە عێراق بــەر لــە ‪2003‬ەوە هــەر هەبووە و‬ ‫هۆكارەكەشی ئەو ئایدۆلۆجیایە بووە كە پێڕەو‬ ‫كراوە‪ ،‬واتە ئەو ئیسالمییەی ئەوان دروستیان‬ ‫كــردووە‪ ،‬ئــەوان تەنیا تەركیز دەكەنە ســەر‬ ‫الیەنی سیاســی بابەتــەكان‪ ،‬ئــەو پارتانە لە‬ ‫ئیســامەتی دەرچوونە و بە هاوشێوەی پارتە‬ ‫عەلمانییەكان‪ ،‬لە یاسادا شتێك هەیە ئەگەر لە‬ ‫شەرع الت دا‪ ،‬پێی دەگوترێت حیلەی شەرعی‪،‬‬ ‫واتە فیڵكردنێكی یاسایی بۆ بەرژەوەندی خۆت‪.‬‬ ‫ئەو پســپۆڕە زیاتر گوتــی‪ ،‬پارتە سیاســییە‬ ‫ئاینییەكانی ئێســتە كە لە بەغدا فەرمانڕەوایی‬ ‫دەكەن‪ ،‬ناتوانن دەوڵەت و كۆمەڵگەی مەدەنی‬ ‫بنیــات بنێن‪ ،‬چونكــە الیەنە ئیســامییەكە‬ ‫بەســەریاندا زاڵە‪ ،‬ئەوەش نایەڵێت سیســتەم‬ ‫پرەنســیپەی دیموكراسی دروســت ببێت كە‬ ‫باســی لێوە دەكرێت‪ ،‬بۆیە ئەو ئایدۆلۆجیایەی‬ ‫ئەوان پێشــانی دەدەن كە ئاینە‪ ،‬شتیتر هەیە‬ ‫كە بەرژەوەندی خۆیانــە‪ ،‬بەتایبەتی لە عێراق‬ ‫كە پاشكۆیەكی عەشــایەری و ئاینیمان هەیە‬ ‫بەتایبەتی شیعە كە چەندان ساڵە ستەمیان لێ‬ ‫كراوە و ئەوان بەو پاســاوە هەرچییەك بكەن بە‬ ‫حەاڵڵی دەزانن بۆ خۆیان‪.‬‬ ‫دووپاتی كردەوە كە ناڕاســتەوخۆ رێككەوتنێك‬ ‫لە نێوان ئیسالمی سیاسی لە شیعە و سوننە لە‬ ‫عێراق‪ ،‬بۆ مانەوە لە دەسەاڵت هەیە‪.‬‬

‫داعش لە حەمرین خۆی ڕێك دەخاتەوە‬

‫ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش‪ ،‬بەشێوەیەكی چڕوپڕ لە جموجۆڵدایە و خۆی لە چیای حەمرین‬ ‫ڕێك دەخاتەوە و بەشــێكی زۆر لە سەركردەكانیشــیان لەو شــاخە بوونیان هەیە‪ ،‬بە گوتەی‬ ‫فەرماندەكانی هێزی پێشــمەرگە‪ ،‬داعش خۆی بۆ شەڕی پارتیزانی ئامادە دەكات و حەمرینی‬ ‫كردووە بە بنكەی نوێی خۆی‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬سلێمانی‪ -‬هەستی كەمال‬ ‫دوای شكستهێنان و بەدەستەوەدانی مووسڵ‬ ‫كە ماوەی دوو ســاڵ پایتەختی داعش بوو لە‬ ‫عێراقدا‪ ،‬ئێستە ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە بەرەو‬ ‫چیای حەمریــن جووڵەیان كردووە و هاوكات‬ ‫ماوەیەك بەر لە ئێستە داعش ویالیەتی جەبەلی‬ ‫ڕاگەیاند وەك ئاماژەیەك بۆ جەبەل حەمرین‪ .‬لە‬ ‫ماوەی دوو مانگی ڕابردووشــدا ئەو چەكدارانە‬ ‫چەند چاالكییەكی پارتیزانییان ئەنجام داوە‪.‬‬ ‫لیوا حاجی حەمە ڕێگر لێپرســراوی میحوەری‬ ‫پێنجی كەركووك‪ ،‬بۆ “وشە”ـی ڕوون كردەوە‪،‬‬ ‫داعش هەموو هەوڵ و هێزی خۆی لە سنووری‬ ‫زنجیرە چیــای حەمریــن كــۆ كردووەتەوە‬ ‫بۆ شــەڕی پارتیزانی بۆ ســەر ئــەو ناوچانەی‬ ‫دەیانگاتێ‪.‬‬

‫زنجیرە چیای حەمرین لە رووی جیۆگرافی و‬ ‫ت و دژوار‬ ‫ســەربازییەوە بە ناوچەیەكی سەخ ‌‬ ‫ت و لە ناوچە سنوورییەكانی ئێرانەوە بە‬ ‫دادەنرێ ‌‬ ‫پارێزگاكانی دیالە و كەركوو ‌ك و سەاڵحەدیندا‬ ‫درێژ دەبێتەوە تا نزیك سنووری سووریا‪.‬‬ ‫لێپرســراوی میحــوەری پێنجــی كەركووك‪،‬‬ ‫زیاتــر گوتــی‪“ ،‬هێــزی پێشــمەرگە هەموو‬ ‫ئامادەكارییەكی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر‬ ‫مەترسییەك ئەگەر داعش دروستی بكات‪”.‬‬ ‫هەرچەندە بەشــێكی ئەو ناوچانــەی داعش‬ ‫جووڵەیان بــۆ دەكات ناوچەی عەرەبین‪ ،‬بەاڵم‬ ‫فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە مەترسیی ئەو‬ ‫گرووپە لەســەر كورد و ناوچەكان ناشارنەوە‪،‬‬ ‫بۆیە هەمــوو كات خۆیــان لە ئامادەباشــیدا‬ ‫دەبیننەوە‪.‬‬ ‫ی هێزەكانــی‬ ‫وەســتا ڕەســووڵ فەرمانــدە ‌‬

‫پێشــمەرگە لە میحوەری چواری باشــووری‬ ‫كەركووك‪ ،‬بە”وشە”ـــی ڕاگەیانــد‪ ،‬لە پاش‬ ‫ڵو‬ ‫هێرشەكانی ســوپای عێراق بۆ سەر مووس ‌‬ ‫شكســتی داعش لەو شارە‪ ،‬چەكدارانی داعش‬ ‫ی تاك تــاك‌و مەفــرەزە دەگەڕێنەوە‬ ‫بەشــێوە ‌‬ ‫ن و شارۆكەی حەویجە‪.‬‬ ‫ی حەمری ‌‬ ‫ناوچە ‌‬

‫زیاتر دەڵێ‪“ ،‬ئەو ناوچەیەی داعش هەڵیبژاردووە‬ ‫سەختە و بە ئاسانی كۆنتڕۆڵ ناكرێت‪ ،‬هاوكات‬ ‫شوێنێكی باشە بۆ گرێدانەوەیان بە سووریا كە‬ ‫یارمەتیدەریــان دەبێت بۆ ئاســانی هاتوچۆی‬ ‫چەكدارەكان لە نێوان عێراق‌و سووریادا‪”.‬‬ ‫ژمــارەی چەكدارانی داعش لەو ســنوورەدا‬

‫كۆبوونەوەیــان ڕۆژ بــەڕۆژ بــەرەو زیادبوون‬ ‫دەچێــت‪ ،‬تــا ئازادكردنــەوەی حەویجەش‬ ‫ناتوانرێت ئەو مەترسییە بڕەوێندرێتەوە و ئەو‬ ‫ناوچەیە لە چەكدارانی داعش پاك بكرێتەوە‪.‬‬ ‫ی میحوەر لە خورماتوو‪،‬‬ ‫عەبدواڵ بۆر فەرماندە ‌‬ ‫بۆ “وشە”ـــی ڕوون كردەوە‪ ،‬داعش خەونی‬ ‫ئەوەیە ئەو ناوچانە بەدەســت بێنێتەوە كە لە‬ ‫ساڵی ‪ 2014‬لەژێر دەستیدا بوون‪ ،‬بەاڵم چیتر‬ ‫ئەو توانایەیان نەماوە و ئەوەی دەتوانن بیكەن‬ ‫شەڕی بچووك و پارتیزانییە و خێرا دەگەڕێنەوە‬ ‫شوێنی خۆیان‪.‬‬ ‫حەمریــن و ناوچەكانی نزیكــی‪ ،‬مێژوویەكی‬ ‫دوورودرێژیــان لــە كۆبوونــەوەی چەكدارە‬ ‫تیرۆریســت و گرووپە تونــدڕۆكان هەیە لە‬ ‫مێژووی ناوچەكەدا‪ ،‬ئەوەش بەهۆی سەختیی‬ ‫ناوچەكە و ئــەو هەلومەرجەی لە دەوروبەری‬ ‫ئــەو ناوچانە بۆ گرووپە توندڕۆكان دروســت‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫ئەو گوتی‪“ ،‬شــەوانە داعش نزیــك دەبنەوە و‬ ‫شــەڕی دەروونی لەگەڵ پێشمەرگە دەكەن‪،‬‬ ‫هەندێ جاریش تاوەری كارەبا دەتەقێننەوە و‬ ‫خۆیان دەردەخەن و دواتر بۆ حەشــارگەكانی‬ ‫خۆیان لە حەمرین دەگەڕێنەوە”‪.‬‬


‫دۆسیە‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪10‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫دڵشاد بەرزنجی‬

‫هەرێمی كوردستانی‬ ‫عێراق و سەربەخۆیی‬

‫هەرێمــی كوردســتانی عێــراق ئێســتە لەســەر ڕێــی‬ ‫ســەربەخۆییدایە‪ ،‬لە كاتی هێرشــی ئەمەریك‌ا بۆ عێراق ‪/‬‬ ‫ساڵی ‪ /2003‬هەرێمی كوردستان هەوڵی خۆی د‌ا مانەوەی‬ ‫لەگەڵ عێراق وەاڵمی ئەرێنی هەبێت‪ ،‬بەاڵم سەرانی عێراق‬ ‫مەیلێكی ئەوتۆیــان نەبوو بۆ دامەزراندنــی واڵتێكی دوو‬ ‫نەتەوەیی و مافی یەكسان بداتە هەردوو نەتەوەكە‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 2014‬هیواكان بڕان و نەهامەتی سەری هەڵدا‪ ،‬سەرەتا‬ ‫حكوومەتــی عێراقــی بەپێچەوانەی دەســتوور بودجەی‬ ‫فیدڕاڵی كوردســتانی بڕی‪ ،‬پاش ئەوەش لە ناكاو (داعش)‬ ‫یەك لەسەر سێی عێراقی داگیر كرد‪ ،‬سوپای عێراق تێكشكا‬ ‫و كوردستان بەتەنیا ســەنگەرەكانی پاراست‪ .‬ئێستە پاش‬ ‫شكســتی داعش لە مووســڵ‪ ،‬واڵتانی زلهێز بیرۆكەیەكی‬ ‫نوێ لەبارەی پێوەندیی نوێی (ســوننە‪ ،‬شیعە و كوردەكان)‬ ‫دێننە ئاراوە‪‌،‬بۆیە دەڵێن ئێســتە كاتێكــی گونجاو نییە بۆ‬ ‫سەربەخۆیی كوردستان‪.‬‬ ‫بەاڵم هەلومەرجــی جیهانی و ناوچەیی ئێســتە گونجاوە‬ ‫بۆ جووڵەی كوردســتان بەرەو ســەربەخۆیی‪ ،‬ئەگەر سەیر‬ ‫بكەین بەهۆی ئەو جەنگە‌نوێیانەی تیرۆر و بەهاری عەرەبی‬ ‫لە ناوچەكە و نەخشە‌نوێیەكانی واڵتانی زلهێز‪ ،‬بارودۆخی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاســت لە دوای ‪ 2011‬زەوینەی ئاوابوونی‬ ‫دەوڵەتی نوێ لە دروســتبووندان كە باشووری كوردستان‬ ‫بەهێزترین پاڵێوراویانە‪ ،‬ئێســتە شــتێك نەمــاوە بەناوی‬ ‫دەوڵەتی (ســووریا یــان عێراق) هەریەكەیــان بۆ چەندان‬ ‫دەوڵەتی بچووك دابــەش بوون‪ ،‬ئەوەی دەمێنێتەوە توركیا‬ ‫و ئێرانە‪ ،‬ئەمانیش گالونەتــە ملمالنێی توندی (مەزەوی و‬ ‫هەرێمــی و نێودەوڵەتی) كە ناتوانــن هاوئاهەنگ بن وەك‬ ‫پێشوو لە دژی قەوارەی سەربەخۆی كوردستان‪.‬‬ ‫خاڵێكی تر بەهێزبوونی پێوەندی (دیپلۆماســی‪ ،‬سیاســی‬ ‫و ئابووری) هەرێمە لەگــەڵ دەوڵەتانی زلهێز بەتایبەت لە‬ ‫سەردەمی جەنگی داعش‪ ،‬كورد متمانەی ئەوەی بۆ دروست‬ ‫بــووە لەالیەن كۆمەڵگــەی نێودەوڵەتی كــە هێزی دژی‬ ‫تیرۆرە‪ .‬ئەوانەی كاتەكە بە گونجاو نازانن‪ ،‬دەبێ پرســیاری‬ ‫ئەوەیان لــێ بكرێت كەی بە گونجــاو دەزانن‌؟ ئەوكاتەی‬ ‫عێراق و سووریا لە جەنگ تەواو دەبن و بەر دەبنەوە گیانی‬ ‫كورد؟ یان شــیعەكانی عێراق دەوڵەتی كوردستان دەكەنە‬ ‫دیاری بۆمان‪.‬‬ ‫ئەو كەسانەی دۆخی ئەم ســەردەمەی هەرێم بە ناگونجاو‬ ‫دەبینــن بــۆ ڕیفراندۆم‪ ،‬ئەگەر پرســەكە بە شــێوەیەكی‬ ‫لۆجیكــی بخەنە ڕوو‪ ،‬دەبێ ســەرجەم ئەوانــە پێوەندی‬ ‫لەگــەڵ یەكتر بكــەن و باس لە هاوكاری و رێكخســتنی‬ ‫چاالكی خۆیــان بكەن بۆ ئەوەی هێزێكــی كاریگەرتر كۆ‬ ‫بكەنەوە بۆ سەرخســتنی پڕۆژەكە‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە هەندێ‬ ‫لەم برادەر و الیەنانەی هەرێــم بەپێچەوانە دەجووڵێن‪ ،‬لە‬ ‫باتی هاوخەباتی‪ ،‬كار لەســەر ملمالنێی تەسكی حزبایەتی‬ ‫و كۆكردنەوەی هێزی ئۆپۆزســیۆن بۆ شكســتی پڕۆژەكە‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫تا ئێســتە چەند الیەنێك لــە هەرێمــدا بۆچوونی خۆیان‬ ‫دەربڕیوە لە دژی ریفراندۆم بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ‪،‬‬ ‫ئەوانیــش (بزووتنەوەی گــۆڕان‪ ،‬كۆمەڵی ئیســامی) و‬ ‫چەند گەنجێكن‪ ،‬ئەمانە ‪ 25%‬خەڵكی كوردســتانە كە هیچ‬ ‫گومانێكی لــەوە نییە بــە میكانیزمی هەڵە‌و ئاراســتەی‬ ‫هەڵــە‌و داخوازیی هەڵــە بۆچوونی خۆیــان دەربڕیوە كە‬ ‫كاریگەری نەرێنیی كردووەتەوە ســەر بازاڕ و قووتی خەڵك‬ ‫و پێشــاندانی دۆخــی ئەم ســەردەمەی دنیــا و هەرێم و‬ ‫ناوچەكە بە ئاراستەی نادروست‪ ،‬ئێستەیش كە ئەم یارییە‬ ‫سەری نەگرت‪ ،‬دەڵێن كاتێكی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی‬ ‫ریفراندۆم‪ ،‬با دوایی بخەین‪ ،‬پرســیاری ســەرەكی ئەوەیە‬ ‫ئەگەر بە داخوازیی ئەوان ریفراندۆم شەش مانگ یان ساڵێك‬ ‫دوا بخرێت‪ ،‬گەرەنتی ئەوان چییە رەوشــی دنیا و ناوچەیی‬ ‫وەك ئێستە لەبار بمێنێ یان ئایا بە شەش مانگ یان ساڵێكی‬ ‫تر چۆن دەتوانن رەوشــی ئابووری و سیاسی و سیستەمی‬ ‫دیموكراسی لە هەرێم بكەن بە عەیار ‪24‬؟‬ ‫بەپێچەوانە ئــەوان باش دەزانــن ئەوە مەحاڵــە‪ ،‬چونكە‬ ‫چارەســەری زۆرینــەی كێشــە سیاســی و ئابــووری و‬ ‫سیســتەمەكانی هەرێــم پێوەســتە بە بوونــی دەوڵەتی‬ ‫كوردستان‪ ،‬بۆیە ئەم هەڵوێستانە تەنیا خزمەتی هەوڵەكانی‬ ‫ناوچەیی و جیهانی دەكەن بۆ شكستی پڕۆژەی سەربەخۆیی‬ ‫هەرێمی كوردستان‪.‬‬

‫شێرزاد عومەر‪ :‬هەرچی جووی دنیایە‬ ‫لەگەڵ مافی چارەنووسی كورددان‬ ‫شێرزاد عومەر مامەســێنی نوێنەری جووەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان‪ ،‬لە دیدارێكی “وشە”دا‬ ‫رای دەگەیەنێت‪ ،‬رەوەندی جوو لە ئەمەریكا نیگەرانن لەخۆ بەدوورگرتن و نەبەستنی پێوەندی نوێنەری حكوومەتی كوردستان لەگەڵ ئەواندا‪.‬‬ ‫ئاشكرای دەكات كە رەوەندی جوو لە دنیادا پشتگیری لە دەوڵەتی كوردستان دەكەن و كاریگەریشیان هەیە بەسەر بڕیاری سیاسیی دەوڵەتی‬ ‫ئیسرائیل‪.‬‬

‫وشە‪ /‬فەرمان سادق‬ ‫وەك نوێنەرایەتی پێكهاتەی جوو لە وەزارەتی‬ ‫ئەوقاف و كاروبــاری ئاینی‪ ،‬پشــتگیری لە‬ ‫ریفرانــدۆم دەكــەن‪ ،‬هەڵســەنگاندتان بۆ‬ ‫دەرئەنجامەكەی چییە؟‬ ‫وای دەبینــم بڕیــاری ریفرانــدۆم تەنیا هی‬ ‫ســەركردایەتیی كــوردی نییــە‪ ،‬بەڵكو هی‬ ‫هەموو ئەوانەیە كە سااڵنێك خەباتیان كردووە‬ ‫و شــەهیدیان داوە بۆ جیابوونەوە لە عێراقی‬ ‫عەرەبی‪.‬‬ ‫كوردانی جوو یەكەم ئاین بووین عەرەبەكان‬ ‫ئێمەیــان لــە عێــراق دەركــرد‪ ،‬پاشــان‬ ‫پێكهاتەكانی تری كوردانی كاكەیی‪ ،‬ئێزیدی‬ ‫و شەبەك‪ ،‬بۆیە هەڵسەنگاندمان لە دیدگەی‬ ‫بیركردنەوەیەكــی كوردانەیــە‪ ،‬بڕیــاری‬ ‫ریفرانــدۆم بڕیارێكی لە جێیــە و پێمانوایە‬ ‫زۆر درەنگیش كەوتــووە‪ ،‬كەواتە بۆ ئەوەی‬ ‫جارێكی تــر كورد جینۆســاید نەكرێتەوە‪،‬‬ ‫باشــترین چارەســەر راگەیاندنی دەوڵەتی‬ ‫كوردســتانە‪ ،‬وەك پێكهاتــەی كوردانــی‬ ‫جوو نــەك هەر پشــتگیری دەكەین‪ ،‬بەڵكو‬ ‫دەمانەوێت ببینە بەردێكی بچووك بۆ دیواری‬ ‫ئەو دەوڵەتە كوردییە‪.‬‬ ‫بە فەرمی یا نا فەرمی داواتان لێ كراوە رۆڵ‬ ‫بگێڕن بەو پێیەی ناســراون لەناو رەوەندی‬ ‫جوو لــە دنیادا‪ ،‬بــە تایبەت لــە ئەمەریكا‪،‬‬ ‫هاوكات لە ئیسرائیلیش پێوەندیتان هەیە؟‬ ‫وای دەبینیــن بڕیــاری ریفرانــدۆم‬ ‫چارەنووسســازە‪ ،‬هەست بە بەرپرسیاریەتی‬ ‫دەكەیــن‪ ،‬بۆیە پێویســت نــاكات داوامان‬ ‫لــێ بكرێت‪ ،‬ئەگــەر بكرێ یان نــا‪ ،‬كار بۆ‬ ‫سەرخستنی دەكەین‪.‬‬ ‫كەواتە چیتان كردووە؟‬ ‫گــۆڕی چەنــد پەیامبەرێكــی جــوو لــە‬ ‫كوردســتانە‪ ،‬هەوڵمان داوە لە رێی ئاینەوە‬

‫هەســت و ســۆزی رەوەندی جوو لە دنیادا‬ ‫بەالی پرسە نەتەوایەتییەكەمان بجووڵێنین‪،‬‬ ‫پێمانگوتون ئەگەر كوردســتان ســەربەخۆ‬ ‫بێت‪ ،‬ئەوا گــۆڕی باوباپیرانمان و پەیامبەران‬ ‫و شارســتانییەتمان لە كوردســتان پارێزراو‬ ‫دەبێت‪ .‬ئەمەش لە سفری تەكوینی تەوراتی‬ ‫پیــرۆز وا باس كراوە كە مــرۆڤ یەكەم جار‬ ‫لە نێــوان هەردوو رووبــاری دیجلە و فوڕات‬ ‫ژیاون‪ .‬بەشــێكی تــەورات بەناوی ســفری‬ ‫ماعوون لە ئەلقووش لە كوردستان دابەزیوە‪،‬‬ ‫لێرەوە بەپێی ئاینی ئێمە كوردستان خاكێكی‬ ‫زۆر پیرۆزە و میلەتەكەشــی پیرۆزە و نەوەی‬ ‫پەیامبەر نــووح و ئیبراهیمن‪ ،‬بۆیە توانیومانە‬

‫هەوڵمــان داوە لــە‬ ‫رێی ئاینەوە هەست‬ ‫و ســۆزی رەوەندی جوو‬ ‫لــە دنیادا بەالی پرســە‬ ‫نەتەوایەتییەكەمان‬ ‫بجووڵێنین‪ ،‬پێمانگوتون‬ ‫ئەگــەر كوردســتان‬ ‫سەربەخۆ بێت‪ ،‬ئەوا گۆڕی‬ ‫باوباپیرانمان و پەیامبەران‬ ‫وشارستانییەتمان‬ ‫لە كوردســتان پارێزراو‬ ‫دەبێت‬

‫سۆزی رەوەندی جووی دنیا بەالی دەوڵەتی‬ ‫كوردی رابكێشــین‪ ،‬چونكە هەرچی جووی‬ ‫دنیا هەیــە‪ ،‬قــەرزاری نەوەی مــادەكان و‬ ‫ئیمپراتۆریــی میزۆپۆتامیایــە كە جووەكانی‬ ‫پاراســتووە و لە خۆیانی گرتووە‪ ،‬ئێســتەش‬ ‫دەبێت ئەوان پشتگیری لێ بكەن‪.‬‬ ‫وەاڵمیان چی بوو؟‬ ‫هەرچی جــوو هەیە لە دنیــادا لەگەڵ مافی‬ ‫چارەنووسی كورددایە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل وەك یەكەم دەوڵەت زوو پشتگیری‬ ‫بۆ دەوڵەتی كوردستان راگەیاند‪ ،‬هۆكار چییە‬ ‫وا پشتگیری دەكات؟‬ ‫هۆیەكــەی ئەوەیە رەوەندی جــوو لە دنیادا‬ ‫پشــتگیریی لێ دەكات‪ ،‬مانەوی ئیســرائیل‬ ‫بەندە بە رەوەندی جــوو لە واڵتان بەتایبەت‬ ‫ئەمەریكا‪ ،‬بۆیە ناچــارە لەگەڵ رەوەندەكانی‬ ‫خۆی بێت‪ .‬جگــە لەمــەش‪ ،‬هەبوونی ‪230‬‬ ‫هەزار جوو لە ئیسرائیل‪ ،‬ئەوانیش وێنەیەكی‬ ‫جوانیان نیشــان داوە و كاریگەریی لەســەر‬ ‫شەقامی دەوڵەتی ئیسرائیل دروست كردووە‪.‬‬ ‫رەوەنــدی جوو بەتایبەت لــە ئەمەریكا بەوە‬ ‫ناســراوە كاریگەریی لەســەر بڕیــار هەیە‪،‬‬ ‫دەتوانن كاریگەری لەسەر دەوڵەتی ئەمەریكا‬ ‫دابنێن؟‬ ‫بێگومان ئەگــەر نوێنەرایەتــی حكوومەتی‬ ‫كوردســتان بتوانێ رۆڵی خــۆی بگێڕێت‪ ،‬لە‬ ‫سەردانمان بۆ ئەمەریكا و دانیشتنمان لەگەڵ‬ ‫رەوەندی جــوو هەروەها رێكخراوەكانی جوو‬ ‫لەوێ‪ ،‬ئەوان گلەیییان لە نوێنەری كوردستان‬ ‫هەیە و دەڵێن چەنــدان جار داوەتنامەیان بۆ‬ ‫ناردوون بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمەكانیان‪،‬‬ ‫پشتگوێ خراوە و كەس نەچووە‪.‬‬ ‫نوێنەرایەتی كوردستان دەبێت ئەو بەربەستە‬ ‫فۆبیایەی لەسەر پێوەندییەكانی كورد و جوو‬ ‫هەیە بشكێنن‪ ،‬نابێت گوێ بەو ترسە بدەن كە‬ ‫ئەجێندای ئێرانی و عەرەبییە لەسەر پێوەندیی‬

‫كورد و جوو‪ ،‬بەتایبەت كورد هەموو شتێكی‬ ‫لە دەست داوە‪ ،‬بۆچی دەترسێت لە پێوەندیی‬ ‫راســتەوخۆ لەگەڵ جوو؟ پێم وایە كێشەكە‬ ‫لەوەدایە ســەركردایەتیی كوردی بەهەمان‬ ‫عەقڵیەتی شــاخ پێوەندییەكانی لە شار پەرە‬ ‫پێ داوە‪ ،‬ئەوەتا نوێنەری كوردستان لە تاران‬ ‫پێچەوانەی سیاسەتی حكوومەتی كوردستان‬ ‫قسە دەكات و كەســیش یەخەی ناگرێت‪ ،‬با‬ ‫نوێنەری كوردســتانیش لە ئەمەریكای ئازاد‬ ‫ئەو فۆبیایە بشــكێنێت و بە فەرمی بەشداری‬ ‫چاالكییەكانــی رەوەند و رێكخراوەكانی جوو‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫پێمــان وایــە ئــەو شــێوازە كاركردنــەی‬ ‫نوێنەرایەتــی حكوومەتــی كوردســتان لە‬ ‫ئەمەریــكا‪ ،‬هەڵەیە و زۆرجــار رێكخراوەكان‬ ‫و رەوەندی جــوو لەوێ گلەیییــان كردووە‬ ‫كە بەشــداری چاالكییەكانیان ناكەن‪ ،‬راستە‬ ‫مەترســی ئێران هەیە‪ ،‬بەاڵم ئێران ناتوانێت‬ ‫هێرش بكاتە سەر كوردستان‪.‬‬ ‫ئەوەتــان گەیاندووەتــە نوێنەرایەتیــی‬ ‫حكوومەتی كوردستان؟‬ ‫بەڵــێ‪ ،‬راســتەوخۆ بــە بەیــان ســامی‬ ‫عەبدوڕەحمان نوێنەری حكوومەتی هەرێمی‬ ‫كوردســتانمان گەیاندووە‪ ،‬ئەو گوتی خۆمان‬ ‫دەپارێزین‪ ،‬بەاڵم ئەو پاساوە لۆجیكی نییە‪.‬‬ ‫كوردانی جوو توانیویانە كاریگەریی لەســەر‬ ‫بڕیاری دەوڵەتی ئیسرائیل دابنێن؟‬ ‫ئێمــە وەك كۆمەڵگــەی كوردانــی جوو لە‬ ‫كوردســتان‪ ،‬هەروەها رەوەنــدی كوردانی‬ ‫جوو لە تاراوگــە و رەوەندی كوردانی جوو لە‬ ‫ئیسرائیل‪ ،‬بەیاننامەیەكی هاوبەشمان دەركرد‬ ‫بۆ پشــتگیریكردنی دەوڵەتی كوردســتان و‬ ‫رامانگەیاند كــە كار بۆ دامەزراندنی دەكەین‪.‬‬ ‫كوردانی جوو لە ئیســرائیل لەڕووی سیاسی‬ ‫چــاالك نین‪ ،‬بــەاڵم لەڕووی رۆشــنبیری و‬ ‫كولتــووری كاریگەرییــان هەبــووە و حزبە‬ ‫سیاسییەكانیش گوێیان لێ دەگرن‪.‬‬ ‫بۆچــی نوێنــەری پێكهاتــەی جــوو لــە‬ ‫ئەنجوومەنی بااڵی ریفراندۆم نییە‪ ،‬لە كاتێكدا‬ ‫نوێنەرایەتییەكانــی تــری وەزارەتی ئەوقاف‬ ‫نوێنەریان هەیە؟‬ ‫ئێمــەش هەمان پرســیارمان هەیــە‪ ،‬نازانم‬ ‫حكوومەتی كوردســتان بۆ دەبێ بترسێت لە‬ ‫هەبوونی ئێمە لــەو ئەنجوومەنە‪ ،‬چونكە من‬ ‫وەك جوویەك دەتوانــم نوێنەرایەتی خۆم لە‬ ‫كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكــەم و كاریگەری‬ ‫دابنێم‪ ،‬نەك پێكهاتەیەكی تر قســە لە جیاتی‬ ‫ئێمە بكات‪ ،‬بــەاڵم نوێنەرمان هەبێت یان نا‪،‬‬ ‫ئێمە پشتگیریی خۆمان لە ریفراندۆم دەكەین‬ ‫و كاریشی بۆ دەكەین‪.‬‬ ‫كەواتە فەرامۆشكردنتان زیان دەگەیەنێت بە‬ ‫هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ئەنجوومەنەكە؟‬ ‫پێــش دامەزراندنــی ئــەو ئەنجوومەنە‪ ،‬لە‬ ‫گەشــتێكدا بۆ ئەوروپا و ئەمەریكا و كەنەدا‪،‬‬ ‫باســی هەموو شــتێكمان لەگەڵ رەوەندی‬ ‫جوو لــەو واڵتانە كردووە‪ ،‬بــەاڵم نەبوونمان‬ ‫هەر كاریگەری دادەنێت‪ ،‬ئەگەر ئێمە خۆمان‬ ‫باســی تااڵنی جووەكان بكەیــن‪ ،‬كاریگەری‬ ‫لەسەر رەوەندی جوو و هەروەها دیپلۆماتكارە‬ ‫ئەوروپییەكان كە چەنــد پەرلەمانتارێكیان‬ ‫جووە‪ ،‬دادەنێت‪ ،‬كاتێك ئێمە خۆمان باســی‬ ‫مێژووی ‪ 70‬ســاڵی راگواســتنی زۆرەملێ و‬ ‫دەركردنمان بكەین‪ ،‬باسی ئەوە بكەین كورد‬ ‫ئێمەی چۆن حەواندووەتەوە و شاردووەتەوە‬ ‫لە دەســت رژێمە عێراقییــەكان‪ ،‬بێگومان‬ ‫هەبوونمــان كاریگەریی زیاتــر دادەنێت كە‬ ‫پێشتر خۆیشمان هەر لە هەفتەنامەی "وشە"‬ ‫داوامان كــرد پێكهاتــەكان نوێنەرایەتییان‬ ‫هەبێت‪ ،‬كەچی هەموویــان نوێنەریان هەیە‬ ‫تەنیا ئێمە نەبین‪.‬‬


‫دۆسیە‬

‫مافپەروەر محەمەد ئەسعەد‬

‫ریفراندۆم بۆچی گرنگە؟‬ ‫كارتی دڵنیایی و گەرەنتی ژیانەوەی سەربەستانەیە لە ناوچەیەكی ئاڵۆزدا‪.‬‬ ‫دەنگی ئیرادەی گەلە بۆ سەركەوتن لە ئازادی و كۆڵنەدان لە پێشمەرگەبوون‬ ‫بۆ كوردستان‪.‬‬ ‫سیاسەتی ریفراندۆمی ئێستە‪ ،‬جیاواز لە ڕیفراندۆمی چەند ساڵ لەمەوپێش‬ ‫ریفراندۆمێكــی فەرمییــە و لەالیەن ســەركردایەتیی كــوردەوە بڕیاری‬ ‫یەكالكەرەوەی لەســەر دراوە‪ ،‬بۆیە بەشــێكی رژدە لە پرۆسەی سیاسیی‬ ‫ناوخۆی كوردســتانی باشوور و عێراقی شكســتخواردووی ژێر دەسەاڵتی‬ ‫ناڕەوای ئێران و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پێوەندیشی هەیە بە سیاسەتی‬ ‫جیهانی تا ئەو ئاســتەی بــاس لە پێوەندیی ئەوان لەگــەڵ ئەم ناوچەیەدا‬ ‫بكرێت ‪.‬‬ ‫ریفراندۆم خاڵێكە ڕاســتەوخۆ پێوەندی هەیە بە پرسی شكستی دەوڵەتانی‬ ‫ناوچەكــە بەتایبــەت ئێران و عێراق و توركیا و ســووریا لە چارەســەری‬ ‫پرســەكانی واڵتی خۆیاندا و داهاتووی ئەو واڵتانەوە‪ .‬كورد لە شەڕی دژی‬ ‫تیرۆردا (كە دیاردەیەكی ناوچەیی بەاڵم بە كارتێكەریی نێودەوڵەتییەوەیە)‪،‬‬ ‫ڕاستەوخۆ بەشدار بووە و هاوبەشی هاوپەیمانان و ئەوانەیە كە دژی تیرۆرن‪،‬‬ ‫نەك هەر ئێستە‪ ،‬بەڵكو لە داهاتووشدا وا دەمێنێتەوە‪ ،‬بۆیە ڕیفراندۆمی كورد‬ ‫گرێ دراوە بە داهاتووی تیرۆر یان سەقامگیریی ناوچەكەوە‪.‬‬ ‫ڕیفراندۆمی كوردستان بەشێكە یان هەنگاوێكە لەم سەقامگیرییەی دەبێ‬ ‫لەم ناوچەیەدا جێگیر بكرێت‪ .‬لەبەر گشــت ئەم هۆكارانە پرسی ریفراندۆم‬ ‫پرسێكی پەراوێزخراوی دەمەتەقێی حزبەكانی دژبەری سیاسیی كوردستان‬ ‫نییە‪ .‬پرۆســەی ریفراندۆم هەر لە ئێســتەوە هەژموونی مەعنەویی خۆی‬ ‫بەســەر هەر چوار پارچەی كوردســتان و هاوواڵتییانی دیاسپۆرادا جێگیر‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫پڕۆســەی ریفراندۆم گوتارێكی یەكگرتوویی هێناوەتە ناو ژیانی سیاسی و‬ ‫كارگێڕی و فیكری و تەنانەت ئابووریی ئەم واڵتەوە و خەریكە كوردســتان‬ ‫دەكاتە خاوەن یەك گوتاری میلی مۆدێرن و ڕۆشن تا دنیا بە ئاسانی لە كورد‬ ‫و داخوازی كوردستان حاڵی ببێت و هەڵوێست وەربگرن‪ .‬ئەم گوتارە شكست‬ ‫بە گشت ئەو گوتارانەی تر دێنێت كە لەسەر بنەمای ناوچەیی‪ ،‬بەرژەوەندیی‬ ‫تەسكی ئابووریی و سیاسەتی پارچە پارچەبوون ساغ بوونەتەوە و ڕێگرن لە‬ ‫یەكانگیری كورد و كوردستان‪.‬‬ ‫گەشەی دیمۆگرافیی كوردستان وا لە ئێمە دەكات لە سااڵنی ئایندەدا ببین‬ ‫بە خاوەن هێزی كاری بەرفراوان لە بازاڕی كوردستاندا‪ ،‬ئەمە خۆی یەكێكە‬ ‫لە فاكتەرە هەرە كاریگەرەكانی گەشەی ئابووریی بەرچاوی داهاتووی واڵتی‬ ‫ئێمە‪ ،‬بۆیە بۆ سەركەوتن لەم ئەركەدا دەبێ هەلی كار بە ئیدارەیەكی باشی‬ ‫ئابووریی واڵتەوە دابین بكەین‪ ،‬ئەمەش بە دامەزراندنی دەوڵەت دەكرێ‪.‬‬ ‫لە چەند ســاڵی رابردوودا بــۆ دنیامان ســەلماند لە مەیدانــی ئابووریدا‬ ‫گشــت چانس و هەلێك تەنانەت دەرفەتی بچووكیشــمان بــە كار هێناوە‬ ‫بۆ هاوكاری لەگــەڵ دنیای دەرەوە‪ ،‬ئێمە بناغەیەكمــان دامەزراندووە كە‬ ‫لەســەر ئابوورییەكی كراوە بەرەوڕووی ئابووریی جیهانی ســاغ بووەتەوە‪.‬‬ ‫بۆیە خوازیارین ببین بە بەشــێك لەو سیستەمەی پێی دەگوتری (ئابووریی‬ ‫جیهانی)‪.‬‬ ‫گۆڕانی ســتراكچرال بە واتای گواستنەوەی هێزی كاری زۆری كوردستان‬ ‫بۆ كار و چاالكی بە بەرهەمتر‪ ،‬پێویســتی بە هاوكاریی كۆمپانیا فرەڕەگەز‬ ‫و نێودەوڵەتییەكانە‪ ،‬كوردســتان بواری ڕاكێشانی سەرمایەی ڕاستەوخۆی‬ ‫دەرەكی لە بەردەستدا دەبێت ئەگەر سەربەخۆیی مسۆگەر بكات‪ .‬ئێمە بەم‬ ‫هەنگاوەوە دەتوانین دامەزراندن بۆ ملیۆنان گەنجی ئەم واڵتە بكەین و ببێت‬ ‫بەهۆی گەشەی سیستەمی بانكی و گەشەی كەرتی تایبەتی كوردستان و‬ ‫ئابوورییەكی زیندوو‪.‬‬ ‫داهاتــووی ئێمە لە كۆیالیەتیدا نییە و لە گەڕانەوە بۆ ژێر ڕەحمی مالیكی و‬ ‫كەســانی وەك ئەودا نییە‪ .‬لە گەڕانەوە بۆ ژێر شكۆ و سەروەریی حكوومەتی‬ ‫شكســتخواردوو و پڕ تەنگوچەڵەمەی وەك عێراق و سووریادا نییە‪ ،‬ئێستە‬ ‫زۆر لە چاودێرانی شــارەزا بە زمانی ئاشــكرا رای دەگەیەنن كە واڵتانێك بە‬ ‫ناوی عێراق و ســووریا نەماون‪ ،‬ئێمە بۆ كوێ بگەڕێینەوە؟ هیوامان بە كام‬ ‫لە سیاسەتوانانی ئەو واڵتانە هەبێت تا شــەراكەتمان لەگەڵدا بكەن؟ كامە‬ ‫سەقامگیری ئەو واڵتانە دەتوانێ ئێمەش بپارێزێت؟‬ ‫ڕیفراندۆم وەك كردەوەی كۆنكرێتی‪ ،‬ڕێخۆشــكەری هەنگاوێكی گەورەی‬ ‫مێژوویییە بۆ كورد‪ ،‬وەك پرۆســە‪ ،‬پرۆســەیەكی تەواوكاری و پێكهاتەیی‬ ‫میلییە بۆ كورد لە ئاستی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پرتەوبۆڵە هەبێت و نەیاری دژ بەو هەنگاوانەی سەربەخۆیی هەبێت‪،‬‬ ‫یــان لەبــەر دوژمنایەتییە یان لەبــەر نەزانی‪ ،‬بەاڵم هیــچ كامیان توانای‬ ‫خۆگرتنیان لە بەرامبەر پرۆسەی رێفراندۆمدا نییە‪ .‬پێگەی ئەمڕۆی كورد و‬ ‫كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بەرئەنجامی فیداكاری و گیانفیدایی‬ ‫ســەتان ڕۆڵەی ئەم میلەتەیە‪ ،‬ئەم دەرفەتە لە دەست نادەین‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫گشــتمان لەم پرۆســەیەدا گەورە دەبین‪ ،‬كامڵ دەبین‪ ،‬لــە ئاواتەكانمان‬ ‫نزیك دەبینەوە‪ ،‬لەبەرئەوەیە مندااڵنی ئەمڕۆ و ســبەی ڕۆژی كوردســتان‪،‬‬ ‫شایستەی ئەم هەنگاوە مێژوویییەن‪.‬‬

‫دوای ڕیفراندۆمیش بەریتانیا‬ ‫پشتیوانی سیاسیی كوردستان دەبێ‬

‫وشە‪ /‬باز ئەحمەد‬ ‫بەریتانیــا یەكێكە لــە واڵتە زلهێزەكانی دنیــا و ڕۆڵی لە‬ ‫تــەواوی هاوكێشــەكانی ناوچەكــەدا هەیە‪ ،‬بۆ پرســی‬ ‫ڕیفراندۆم و ســەربەخۆیی كوردستان‪ ،‬ئەو واڵتەیش تەنیا‬ ‫كاتەكــە بە گونجاو نازانــێ‪ ،‬بەاڵم لەنــاو پەرلەمانەكەیدا‬ ‫پشتیوانانی سەربەخۆیی كوردستان زۆرن‪ .‬ماری گلیندن‬ ‫پەرلەمانتاری پارتــی پارێزگارانی بەریتانیا لە دیمانەیەكی‬ ‫"وشە"دا دڵنیایی دەدات كە بەریتانیا دوای ڕیفراندۆمیش‬ ‫پشتیوانی سیاسیی كوردستان دەبێ و لە هاوكارییەكانی بۆ‬ ‫پێشمەرگە بەردەوام دەبێ‪.‬‬ ‫ئەو پەرلەمانتارە تیشــك دەخاتە ســەر ئەوەیش كە دوای‬ ‫مانگێكی تر ئــەو واڵتانــەی لەگەڵ كاتــی ڕیفراندۆمی‬ ‫كوردســتان كێشــەیان هەیە‪ ،‬قبووڵی دەكەن و لەگەڵی‬ ‫دەبن‪.‬‬ ‫* كوردستان لە ‪ 25‬ئەیلوول‪/‬سێپتێمبەر ڕیفراندۆم ئەنجام‬ ‫دەدا؟ هەڵوێستی بەریتانیا چییە؟‬ ‫ وەزیــری دەرەوەی بەریتانیــا ڕای گەیانــد كە ئێمە لە‬‫ویســت و خواســتەكانی كورد تێ دەگەین‪ ،‬بەاڵم ئێستە‬ ‫كاتێكــی گونجاو نییە بــۆ ئەنجامدانــی ڕیفراندۆم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێمە لــە گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو فراكســیۆنەكانی‬ ‫نــاو پەرلەمان كــە منیش یەكێكــم لە ناویانــدا‪ ،‬پڕۆژە‬ ‫پێشــنیازێكمان پێشكەشــی پەرلەمان كرد تا پێشوازی‬ ‫لە ڕیفراندۆمی كوردســتان بكرێ و ڕێز لەو مافەی گەلی‬ ‫كوردســتان بگیرێت مافی چارەی خۆنووســینی خۆیان‬ ‫دیاری بكەن‪ ،‬كەی و چۆن ئــەو مافە پێڕەو دەكەن‪ ،‬ئەوە‬ ‫تایبەتــە بە خۆیان‪ ،‬هاوكات پێشــتریش لە گفتوگۆیەكی‬ ‫نــاو پەرلەمان گوتــم هەرچەندە كوردســتان هەزار میل‬ ‫لێمانەوە دوورە‪ ،‬بەاڵم ئازایەتی و قارەمانی پێشــمەرگە لە‬ ‫ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ســوودی گەورە و ڕاستەوخۆی‬ ‫بە بەریتانیا و دنیا گەیاند‪ ،‬ئێمە قەرزاری كوردســتانین و‬ ‫قەرزەكەیشمان گەورەیە و پێویستە بتاندەینەوە‪ ،‬جگەلەوە‬ ‫سووربوونی خۆم ڕاگەیاند لەسەر پشتیوانیكردنی بەریتانیا‬ ‫و كۆی حزبەكانی ناو پەرلەمان بۆ ئەوەی ئێوە مافی چارەی‬ ‫خۆنووســینی خۆتان جێبەجێ بكەن و دڵنیام ئازادبوونی‬ ‫ئێوە سوودی زۆری بۆ جیهانی ئازاد و دیموكرات دەبێ‪.‬‬ ‫* پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە ئاشكرا پشتیوانی ڕیفراندۆم‬ ‫و سەربەخۆیی كوردســتانی ڕاگەیاند‪ ،‬ئەی حزبەكانی تر‬ ‫هەڵوێستیان چییە؟‬ ‫ ئــەو پڕۆژەیەی خســتمانە بەردەم پەرلەمــان‪ ،‬هەموو‬‫حزبەكانی تێدا بوو‪ ،‬لە ئەندامانی پارتی پارێزگاران و پارتی‬ ‫كار و پارتی نیشــتمانی وێڵز و پارتی نیشتمانی سكۆتلەندا‬ ‫و پارتــە نەتەوەیییەكان‪ ،‬بــە ڕوونی هاوســۆزن لەگەڵ‬ ‫كوردســتاندا‪ ،‬چونكە هەمووان شــایەتی بوێری و دلێری‬ ‫و ئازایەتی پێشــمەرگەن كە چۆن بەرگــری لە بەهاكانی‬ ‫مرۆڤایەتی كرد و تیرۆریســتانی شــكاند و باوەشــی بۆ‬ ‫پێڕەوانی ئاینەكانی تر كردەوە كە لە ترســی تیرۆر ڕوویان‬ ‫لە كوردستان كرد‪ .‬هاوكات لە كوردستان فرەیی و ئازادی‬

‫بەریتانیا و‬ ‫ڕۆژئاوا قەرزێكی‬ ‫گەورەی كوردستان‬ ‫و پێشمەرگەیان الیە‬ ‫دەبێ بەریتانیا‬ ‫ئەو قەرزە بداتەوە‬

‫ئاینی و لێبووردەیییەكی زۆر هەیــە‪ ،‬ئەمانە وای كردووە‬ ‫هەمووان لەگەڵ كوردستان بین و پشتیوانتان بین‪.‬‬ ‫* ئێســتە بەریتانیا پێوەندی باش و هاوكاری ســەربازی و‬ ‫ڕاهێنەرە سەربازییەكانی مەشــق بە پێشمەرگە دەكەن‪.‬‬ ‫دوای ڕیفراندۆم‪ ،‬چۆن مامەڵە لەگەڵ كوردستان دەكەن؟‬ ‫ باوەڕم وایە هیچ ناگۆڕێ و بەم شێوەیەی ئێستە پێوەندی‬‫و هاوكارییــەكان بــەردەوام دەبن‪ ،‬وەزارەتــی بەرگریی‬ ‫بەریتانیا ئێســتە لەگەڵ چەند واڵتێكی تر كار دەكەن بۆ‬ ‫نوێكردنەوەی پەیكەری هێزی پێشمەرگە و یەكخستن و‬ ‫ڕێكخســتنەوەی‪ ،‬مەشقكردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێ‬ ‫و واڵتانــی تریش بەردەوام دەبــن‪ ،‬ئێمە لە پەرلەمان وەك‬ ‫گرووپی پەرلەمانتارانی سەرجەم حزبەكان سڵ ناكەینەوە‬ ‫لە پێشكەشــكردنی پڕۆژە بڕیاری زیاتر بــۆ پابەندكردنی‬ ‫حكوومەت بە هاوكاری زیاتری كوردستان و پێشمەرگە و‬ ‫چارەسەركردنی پێشمەرگە بریندارەكان‪.‬‬ ‫* بەاڵم كوردســتان كەناراوی نییە تا بگات بە واڵتانی دنیا‪،‬‬ ‫ئەگەر واڵتان سنوور دابخەن‪ ،‬بەریتانیا ئامادەیە پشتیوانی‬ ‫كوردستان بكات؟‬ ‫ ڕاستە ســەركردایەتیی كوردستانیش ئەوەیان لەبەرچاو‬‫گرتووە كە كوردســتان لەسەر دەریا نییە‪ ،‬بەاڵم پاراستنی‬ ‫واڵتەكەتان بــە بنیاتنانی پێوەندیی تۆكمــە و بازرگانیی‬ ‫هاوبــەش و بەرژەوەندیی هاوبەش لەگەڵ دراوســێكان‬ ‫كارێكی گرنگ دەبێ‪ ،‬باوەڕم وایە بەریتانیا بەردەوام دەبێ‬ ‫لە پێشكەشكردنی پشــتیوانی سیاسی بۆ كوردستان وەك‬ ‫هاوپەیمانێكی باش و متمانەپێكراو‪.‬‬ ‫* واڵتــان دەڵێــن كاتەكە بــۆ ڕیفراندۆم گونجــاو نییە‪،‬‬ ‫ئایا كاتێكی نموونەیــی هەیە بۆ ئەنجامدانــی ڕیفراندۆم‬ ‫لە كوردســتان؟ بەریتانیــا خاوەنی كۆنتریــن ئەزموونی‬ ‫دیموكراتییــە‪ ،‬ئایا پێچەوانەی بنەمــا دیموكراتییەكان و‬ ‫ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان دەوەستنەوە؟‬ ‫ ئێــوە مافی خۆتانە بڕیار بدەن و دەشــكرێ پێشنیازتان‬‫بۆ بكرێ لەوەی ئێســتە كاتی نییە‪ ،‬بەاڵم پێویســتە ئەوە‬ ‫لەبەرچاو بگیرێ كــە ئەو هەنگاوەی كوردســتان بەهۆی‬ ‫شكستی فیدراڵیەتە لە عێراق لە دەیەی ڕابردوودا‪ ،‬هاوكات‬ ‫بەهۆی پابەند نەبوونە بە دەســتووری عێراق بۆ ڕوانینی بە‬ ‫یەكسانی بەرامبەر هەر پێكهاتە و تاكێكی عێراق‪ ،‬زۆرینەیان‬ ‫لەو بڕوایەدان ئێستە كاتی سەربەخۆیی كوردستان هاتووەتە‬ ‫ئەو ئاستەی بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ‪ ،‬بەاڵم زۆریش هەن‬ ‫دەیانــەوێ تیرۆر و داعش ڕێشــەكێش بكەن و دڵنیا بن لە‬ ‫دروست نەبوونەوەی ڕێكخراوی تری تیرۆریستی هاوشێوە‬ ‫و ڕێگر بن لە پاشماوەی داعش بۆ دووبارە دەستكردنەوە بە‬ ‫جموجۆڵ‪ .‬بەگشتی هیچ الیەك دژی ئەو مافەی كوردستان‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫* ئایا ئاســایییە واڵتانی ئازاد و دیموكرات دژی بنەمایەكی‬ ‫دیموكراتــی و ئازادی و مافــی مرۆڤ بوەســتنەوە كە لە‬ ‫پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە؟‬ ‫ زۆر لە واڵتان ئێســتە دۆخەكەیان لەبەرچاو تەواو ڕوون‬‫نییە‪ ،‬بەگوێرەی لێكدانەوەكان لە مانگی داهاتووەوە لەگەڵ‬ ‫واقیعەكە دەبن و لەگەڵ دۆخە سیاســییەكە هەنگاو دەنێن‬ ‫و بەشێوەیەكی گشــتی ڕێگر نابن‪ ،‬دەوڵەتە نەتەوەیییەكان‬ ‫هانی ئەوە نادەن دەوڵەتێكی تری نەتەوەیی دروســت ببێ‪،‬‬ ‫بەاڵم لــە چەند دەیەی ڕابــردوو چەنــدان دەوڵەتی تری‬ ‫هاوشێوە دروست بوون‪ ،‬بە تەواوی بابەتەكە پێوەستە بە ئێوە‬ ‫كە هەمووتان ئەو داوایە بكەن و ئەنجامی بدەن‪ ،‬دوای ئەوە‬ ‫پشتیوانی بەدەست دێنن‪.‬‬ ‫* لە عێراق‪ ،‬ئێران هەژموونی خۆی سەپاندووە و میلیشیاكان‬ ‫خەڵــك دەكوژن و هێزی مەزەوین‪ ،‬ئایــا بەریتانیا و ڕۆژئاوا‬ ‫بەالیانەوە ئاسایییە میلیشیا هێرش بكەنە سەر كوردستان؟‬ ‫ هیواخــوازم كوردســتان بــە ئامانجەكــەی بــگات و‬‫پێوەندییەكانــی لەگــەڵ عێراق لــە ئاســتێكی زۆر باش‬ ‫بهێڵێتەوە‪ ،‬ئەگەر وەك بەشــێك لە عێراق بێ ئێستە یان لە‬ ‫داهاتــوو ببێ بە دراوســێی‪ ،‬هاوكات پێویستیشــە عێراق‬ ‫میلیشیاكان بخاتە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و پەنا بۆ هێز نەبرێ و‬ ‫پێویستە بە دانوستاندن بەغدا و هەولێر بگەن بە ڕێككەوتن‬ ‫لەســەر دیاریكردنی ســنووری باشــووری كوردستان بە‬

‫شێوازێكی كۆتا وەك كەركووك و ناوچەكانی تر‪.‬‬ ‫* پێوەندییەكانی كوردســتان و بەریتانیا لە ئێستە و داهاتوو‬ ‫چۆن پێناسە دەكەیت؟‬ ‫ پێوەندییەكانی شانشــینە یەكگرتووەكان و كوردســتان‬‫زۆر باشــە‪ ،‬وەزیرەكانمان كاتێك سەردانی ناوچەكە دەكەن‬ ‫دێنە هەولێــر‪ ،‬گەلی بەریتانیا لــە مەینەتییەكانی خەڵكی‬ ‫كوردستان لە ڕابردوو تێگەیشتووە‪ ،‬لە ‪1991‬یش بەریتانیای‬ ‫مەزن پشــتیوانی دانانی هێڵی دژەفڕین و دانانی پەناگەی‬ ‫ئارام بوو بۆ كوردســتان‪ ،‬بۆ ڕێگریكردن لە دروســتبوونی‬ ‫كۆمەڵكوژی تر لەالیەن ســەدام حوسێنەوە‪ ،‬بۆیە بەریتانیا‬ ‫بەردەوام دەبێ و لە داهاتووش پێوەندییە سیاســییەكان و‬ ‫بازرگانی و خوێندنی بااڵ و كاركردن لە نێوان هەردووالمان‬ ‫بەردەوام دەبێ‪.‬‬

‫وەزارەتی‬

‫بەرگریی بەریتانیا‬

‫لەگەڵ واڵتانی تر‬

‫هێزەكانی پێشمەرگە‬ ‫ڕێك دەخەنەوە‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫پەرلەمانتارێكی بەریتانیا‪ :‬مانگێكی تر واڵتان لەگەڵ ڕیفراندۆمی‬ ‫كوردستان دەبن‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪11‬‬


‫ریفراندۆم‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪12‬‬

‫دان بە شەرعیەتی ریفراندۆم دەنێن‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫سەربەخۆكان‪ :‬گوتاری بەرەی نەخێر ناكۆكی و‬ ‫دژیەكی زەقی تێدایە‬ ‫وشە‪ /‬سلێمانی‬ ‫بــەرەی نەخێــر بــۆ ریفرانــدۆم لەكاتێكــدا‬ ‫ئەنجامدانی ریفراندۆم بە بڕیارێكی ناشــەرعی‬ ‫لــە قەڵــەم دەدات‪ ،‬لــە هەمان كاتــدا داوا لە‬ ‫هاوواڵتییان دەكات بە نەخێر بەشداری بكەن‪،‬‬ ‫چاودێرانی سیاسی و شــارەزایان دووپات لەوە‬ ‫دەكەنەوە‪ ،‬ئەو بەرەیە نازانــن چییان دەوێت‪،‬‬ ‫لەكاتێكدا پرۆسەكە بە ناشەرعی دادەنێن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە هەمان كاتدا بڕیار دەدەن بەشداریشــی تێدا‬ ‫بكەن‪.‬‬ ‫دوێنێ هەشــتی ئابی ‪ ،2017‬بــەرەی (نەخێر‬ ‫بۆ ریفراندۆم لە ئێســتەدا)‪ ،‬دامەزراندنی خۆی‬ ‫راگەیاند و یەكەم راگەیەنراوی خۆیان خوێندەوە‪،‬‬ ‫بەرەكە لەالیەن شاسوار عەبدولواحید خاوەنی‬ ‫كۆمپانیای نالیا سەرپەرشتی دەكرێت و لەپاڵیدا‬ ‫هەریەك لــە رابوون مەعــرووف پەرلەمانتاری‬ ‫گــۆڕان و فەرهــاد ســەنگاوی پەرلەمانتاری‬ ‫یەكێتیی نیشــتمانی‪ ،‬فاڕووق رەفیق نووسەر و‬ ‫چەند كەسێكی تر هەن‪.‬‬ ‫ئــەوان لــە راگەیەنراوەكەیانــدا‪ ،‬ئەنجامدانی‬ ‫ریفراندۆم بە ناشــەرعی و نایاســایی دادەنێن‪،‬‬ ‫بەاڵم لــە هەمان كاتــدا داوا لــە هاوواڵتییان‬ ‫دەكەن لە بەشداریكردنیاندا لە ریفراندۆم دەنگ‬ ‫بە نەخێر بدەن‪ ،‬ئەوەش بووەتە جێی پرسیار بۆ‬ ‫شارەزایان و هاوواڵتییان كە ئایا ئەگەر پرۆسەی‬ ‫ریفراندۆم نایاسایی و ناشەرعی بێت‪ ،‬چۆن دانی‬ ‫پێدا دەنێن و بەشداریی تێدا دەكەن‪.‬‬ ‫كاروان كەمال‪ ،‬كەســایەتیی كۆمۆنیســت بە‬

‫“وشــە”ی راگەیاند‪“ ،‬ئەو بەرەیــەی دژایەتی‬ ‫ریفراندۆم دەكات‪ ،‬لەكاتێكدا بانگەشــەی ئەوە‬ ‫دەكات كــە پرۆســەكە شــەرعیەتی نییە‪ ،‬لە‬ ‫هەمان كاتیشــدا داوا لــە هاوواڵتییان دەكات‬ ‫لە بەشــداریكردن لەو پرۆســەیەدا بە نەخێر‬

‫دەنگ بــدەن‪ ،‬ئەوەش ناكۆكییەكــی روون و‬ ‫راشــكاوە‪ ،‬ئەو بەرەیە خۆشــیان نازانن چییان‬ ‫دەوێــت‪ ،‬ئەگــەر پرۆسەكەنایاســایی بێــت‪،‬‬ ‫هیچ پاســاوێكی لۆجیكی قبووڵی ئەوە ناكات‬ ‫بەشــداری تێــدا بكرێــت چ بە بەڵــێ و چ بە‬

‫نەخێر‪ ،‬بــەاڵم وەك دەردەكەوێت ئەو بەرەیە لە‬ ‫یەكەم دەركەوتنیاندا بــە الوازی و دژیەكی لە‬ ‫هەڵوێست و بۆچوونیان خۆیان نمایش كرد”‪.‬‬ ‫كەمال زیاتر دەڵێ‪“ ،‬بەرەی دژە ریفراندۆم‪ ،‬كار‬ ‫لەســەر گوتارێكی عاتفی و كورتبینانە دەكات‪،‬‬ ‫ئەو گوتــارە وردە وردە بەتــاڵ دەبێتەوە‪ .‬ئەو‬ ‫گوتــار و دنیابینی ئەو بەرەیە بەتەواوەتی لەژێر‬ ‫كاریگەریــی گوتاری بزووتنــەوەی گۆڕاندایە‪،‬‬ ‫گوتــاری ئەو هێــزەش پڕیەتی لــە ناكۆكی و‬ ‫دژیەكی و میتۆدێك لە هەڵوێســت و گوتاریاندا‬ ‫بوونی نییە”‪.‬‬ ‫روونی دەكاتــەوە‪“ ،‬لە ســەرەتای راگەیاندنی‬ ‫بڕیاری ئەنجامدانــی ریفراندۆمدا‪ ،‬بزووتنەوەی‬ ‫گــۆڕان بانگەشــەی ئــەوەی دەكــرد كــە‬ ‫هەلومەرجەكە بۆ ریفراندۆم لەبار نییە‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫هەمان كاتدا دەیانگوت دەبێت بڕیاری ریفراندۆم‬ ‫لــە پەرلەمانەوە بدرێــت‪ ،‬بەاڵم پرســیارەكە‬ ‫ئەوەیــە‪ ،‬ئەگەر هەلومەرج بــۆ ریفراندۆم لەبار‬ ‫نییە‪ ،‬خۆ پەرلەمان عەســای سیحری پێ نییە‬ ‫تا هەلومەرجەكە بگونجێنێــت‪ ،‬ئەو ناكۆكی و‬ ‫دژیەكییانە لە گوتاری ئــەو هێزانەدا‪ ،‬زوو یان‬ ‫درەنگ بۆ هەموو هاوواڵتیان روون دەبێتەوە و‬ ‫بە پووكانەوەی ئەو هێزانە كۆتای دێت”‪.‬‬ ‫لەگەڵ راگەیاندنی بەرەی نەخێر بۆ ریفراندۆم‪،‬‬ ‫هاوواڵتییان و كەسایەتییەكانی كوردستان لە‬ ‫ئاســتی جیاجیادا‪ ،‬وێڕای دەربڕینی نیگەرانی‬ ‫خۆیان بەرامبەر بە هەڵوێســتی ئــەو بەرەیە‪،‬‬ ‫لە رێی تــۆڕە كۆمەاڵیەتییەكانــەوە گومان و‬ ‫پرســیاری رژدیان لەســەر كۆبوونەوەی چەند‬ ‫كەســایەتییەكی جیــاواز لــەرووی فیكری‬

‫و تێگەیشــتنەوە لــە بەرەیەكــدا و هەروەها‬ ‫ناكۆكییەكانی ناو راگەیەنراوەكەیان خستە ڕوو‪.‬‬ ‫جەالل هۆرێنــی یەكێك لە رۆژنامەنووســانی‬ ‫گەرمیان لە تــۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیســبووك‬ ‫دەڵێ‪“ ،‬نامەوێــت بازرگانی بە دەنگی نەخێری‬ ‫منەوە بكرێــت‪ ،‬بۆیە لە ئەمڕۆوە دەنگ بە بەڵێ‬ ‫دەبێت‪ ،‬لەسەر حزبەكان نا‪ ،‬بەڵكو لەبەرئەوەی‬ ‫نامەوێت كەس بازرگانی بە منەوە بكات”‪.‬‬ ‫ئــەو زیاتر دەڵــێ‪“ ،‬دنیایەك رەخنەم لەســەر‬ ‫حكوومــەت و پارتی و یەكێتــی و حزبەكانی‬ ‫دەسەاڵت هەیە‪ ،‬لەسەر رەخنەكانم باجم داوە‪،‬‬ ‫تەنانــەت زیندانی كراوم‪ ،‬بــەاڵم بەڵێی من بۆ‬ ‫كوردستانە”‪.‬‬ ‫ئاكــۆ كەریم پارێزەر و شــارەزای یاســایی بۆ‬ ‫“وشە”ی روون كردەوە‪“ ،‬هیچ هێزێكی سیاسی‬ ‫بە فەرمی بوێریی ئەوە ناكات دژایەتی ریفراندۆم‬ ‫بۆ ســەربەخۆیی بــكات‪ ،‬بەاڵم هێــز هەیە لە‬ ‫پەناوە بە ناڕاســتەوخۆ دژایەتی دەكات‪ ،‬ئەگەر‬ ‫دژایەتییەكەیان بڕیارێكی راســتەقینە بووایە‪،‬‬ ‫بە ئاشــكرا دەبوو‪ ،‬هاواریان بــۆ دەكرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫شاردنەوەی هەڵوێســتیان ئاماژەیە بۆ الوازی و‬ ‫ناڕەوایی ئەوەی دەیكەن”‪.‬‬ ‫روونی كردەوە‪“ ،‬هەر هێزێكی سیاســی ئەگەر‬ ‫هەڵوێســتەكانی روون و راشكاو نەبوو‪ ،‬لە دوو‬ ‫گریمانــە زیاتر هەڵناگرێت‪ ،‬یــان ئەوەی هیچ‬ ‫بەرنامەیەكی نییە بۆ باشــكردنی ژیانی خەڵك‪،‬‬ ‫یان بەرنامەیەكــی دژ بە خەڵك و بەرژەوەندییە‬ ‫نیشــتمانییەكانی هەیە‪ ،‬بە پێچەوانەوە حزبی‬ ‫سیاســی دەبێت بە دەنگی دلێرەوە بانگەشە بۆ‬ ‫بەرنامەكانی بكات”‪.‬‬

‫لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان كار دەكات‬

‫ئێران هەوڵی دروستكردنی بەرەیەكی فرەوان دژی‬ ‫ڕیفراندۆم دەدات‬

‫وشە‪ /‬سلێمانی‪ -‬هەستی كەمال‬ ‫پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی‬ ‫لە هەرێمی كوردســتان‪ ،‬رژێمــی ئێرانی‬ ‫شــڵەژاندووە و بــە هەمــوو هەوڵێكییەوە‬ ‫دەیەوێت ئــەو ڕیفراندۆمە لە هەرێم بەڕێوە‬ ‫نەچێت‪ ،‬بەاڵم بەرپرســانی كــورد دەڵێن‬ ‫"پاڵەپەســتۆی هیــچ واڵتێــك نابێتە هۆی‬ ‫ئەنجامنەدان یان دواخســتنی پرۆســەی‬ ‫ڕیفراندۆم"‪.‬‬ ‫لەگــەڵ دیاریكردنــی وادەی پرۆســەی‬ ‫ڕیفراندۆمی ســەربەخۆیی كوردســتان لە‬ ‫‪25‬ی ئەیلوولی ئەمســاڵدا‪ ،‬ئێران دەســتی‬ ‫كرد بە گەلەكۆمــە و كۆكردنەوەی الیەنگر‬ ‫لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان بەمەبەستی‬ ‫ڕێگریكردن لێی‪ ،‬بۆ ئەو مەبەستە بە الیەنە‬ ‫عێراقییەكانــدا پەیــام دەنێرێــت و حزبە‬ ‫نزیكەكانی خۆی لە كوردستان و شیعەكانی‬ ‫عێراق بانگهێشتی ئێران دەكات‪ ،‬جموجۆڵی‌‬ ‫ی هەرێمی‬ ‫ی بەهێز لەسەر سنوور ‌‬ ‫سەربازی ‌‬ ‫دەكات و كردەوەگەل لەو سنوورانە ئەنجام‬ ‫دەدەن‪ ،‬ئەمە ســەرەڕای ئــەوەی بەردەوام‬ ‫لێدوانی ئاگرین دژی هەرێم دەدەن‪.‬‬ ‫فازڵ بەشارەتی ئەندامی ســەركردایەتیی‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردســتان‪ ،‬بۆ "وشە"ی‬ ‫ڕوون كردەوە‪ ،‬بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم‬ ‫پرســێكی ناوخۆیی كوردســتانە و ئەگەر‬

‫واڵتانی دراوسێ دژیشی بوەستنەوە‪ ،‬هەرێم‬ ‫ڕیفراندۆمی خۆی هەر ئەنجام دەدات‪.‬‬ ‫ئەو دەڵێ‪" ،‬ئــاگاداری هەوڵەكانی ئێرانین و‬ ‫بە ئاشكرایش گوتوویەتی دژی ڕیفراندۆمە‬ ‫لە هەرێم‪ ،‬هەرچەنــدە ئێمە خوازیار بووین‬ ‫ئێــران وەك واڵتێكی گرنگ و ســتراتیژی‬ ‫بۆچوونی پێچەوانە بووایە‪".‬‬ ‫"دروســتبوونی قەوارەیەكی سەربەخۆ یان‬ ‫دەوڵەتی ســەربەخۆی كوردستان لە ڕووی‬ ‫كاری سیاســی و بازرگانی و تەناهییەوە لە‬ ‫سوودی واڵتانی دراوسێ و بەتایبەت ئێرانە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئــەوان پێداگرن لەســەر دژایەتیی‬ ‫خۆیــان"‪ .‬ســەركردایەتییەكەی پارتی ئەو‬ ‫قسەیەی كرد‪.‬‬ ‫ســاڵی ‪ 1992‬پەرلەمانی كوردستان بڕیاری‬ ‫فیدڕاڵی بۆ هەرێمەكەی دەركرد و ئەوكاتە‬ ‫كۆماری ئیســامیی ئێران پشتگیریی كرد‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێســتە ئێــران دژی ڕیفراندۆمە لە‬ ‫هەرێم‪.‬‬ ‫ســامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتیی‬ ‫یەكێتیــی نیشــتمانیی كوردســتان‪،‬‬ ‫بە"وشە"ـــی ڕاگەیانــد‪ ،‬ئێران بە ئاشــكرا‬ ‫دژایەتــی خۆی بۆ ڕیفرانــدۆم ڕاگەیاندووە‬ ‫و هەمــوو الیەكیش ئــەوە دەزانێت‪ ،‬جگە‬ ‫لــە ئێران‪ ،‬توركیا و چەنــد واڵتێكی تریش‬ ‫هەمان هەڵوێستیان هەیە‪.‬‬ ‫ڕۆژی دووشــەم كۆمیتەی بااڵی ڕیفراندۆم‬ ‫بە سەرۆكایەتیی مەسعوود بارزانی سەرۆكی‬

‫هەرێمی كوردســتان‪ ،‬سێیەم كۆبوونەوەی‬ ‫خۆی ئەنجام دا و تیایدا شاندی دانوستانكار‬ ‫لەگەڵ بەغدا دەستنیشان كرا‪.‬‬ ‫گەرمیانــی زیاتر گوتی‪" ،‬ئێــران كە دەڵێت‬ ‫دژی ئەنجامدانــی ڕیفراندۆمــە‪ ،‬بێگومان‬ ‫هەوڵەكانیشی بۆ وەستاندنی دەخاتە گەڕ"‪.‬‬ ‫ئێــران ‪ 600‬كیلۆمەتــر ســنووری لەگەڵ‬ ‫كوردســتان هەیە و بە یەكێــك لەو واڵتە‬ ‫دراوســێیانە دادەنرێت كە كاریگەرییەكی‬

‫بەرچاوی لە عێراق و ناوخۆی كوردستان بە‬ ‫تایبەت زۆنی سەوز و نیلی هەیە‪ ،‬بەاڵم پێ‬ ‫دەچێت لە پرســی ڕیفراندۆمدا بەخت زۆر‬ ‫یاوەری ویستەكانی ئەو دەوڵەتە نەبێت‪.‬‬ ‫ســەلیم كۆیــی ئەندامی ســەركردایەتیی‬ ‫كۆمەڵی ئیسالمی ئاماژە بەوە دەدات‪ ،‬ئێران‬ ‫بە دژایەتی ڕاســتەوخۆی لەسەر ڕیفراندۆم‬ ‫مەترسی رژد لەسەر هەرێم دروست دەكات‪.‬‬ ‫لە ناوخۆی هەرێمی كوردســتاندا هەندێك‬

‫لە حزبــەكان بەشــێوەیەكی فەرمی دژی‬ ‫ڕیفراندۆم وەســتاونەتەوە و ڕای دەگەیەنن‬ ‫كە ئێستە كاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نییە‪.‬‬ ‫كۆیی بە"وشــە" دەڵێ‪" ،‬ئێران و توركیا دوو‬ ‫واڵتی دراوســێن دەتوانن مەترسی گەورە‬ ‫بــۆ هەرێم دروســت بكەن‪ ،‬بۆیــە دەبێت‬ ‫سەركردایەتیی سیاسیی كورد بە بایەخەوە‬ ‫لــەو دژوەســتانەوەیەی ئێــران و توركیا‬ ‫بڕوانێت و ئامادەكاری پێویستی بۆ بكات‪".‬‬


‫وشە‪ /‬رامیار جەواد‬

‫و مۆڵەتیان هەیە"‪.‬‬ ‫هەرچی لەبــارەی وزە و نەوتە‪ ،‬تا ئێســتە‬ ‫نادیارە‪ ،‬ئەو نەوتەی كوردستان هەناردەی‬ ‫دەكات بەخاكــی توركیــادا‪ ،‬چەند كرێی‬ ‫گواســتنەوە دەدات‪ ،‬بەاڵم نەوت و توانای‬ ‫وزەی توركیا ‪ 70%‬لە دەرەوە هاوردە دەكات‬ ‫و ‪99%‬ـــی غاز دەكڕێت و ‪70%‬ـــی نەوت‬ ‫دەكڕێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە‪.‬‬ ‫ئێســتە توركیا بەدوای شــوێنێكی ئارامدا‬ ‫دەگەڕێــت بۆ وەبەرهێنــان‪ ،‬چونكە زیانی‬ ‫كۆمپانیا توركییەكان لە ساڵی ‪ 2014‬بریتی‬ ‫بووە لە نــۆ ملیــار دۆالر‪ ،‬ئەمەش بەهۆی‬ ‫شەڕی داعش لە سنوورەكە‪ .‬ئەمە بە گوتەی‬ ‫مامۆستایەكی زانكۆ‪.‬‬ ‫هۆشیار سامان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر‬ ‫لە بــواری بازرگانــی و كاری نێودەوڵەتی‪،‬‬ ‫بۆ "وشــە" روونی كردەوە "ئــەوەی توركیا‬ ‫پێویستیەتی بۆ بازرگانی كە كااڵكانی تێدا‬ ‫نمایش بكات‪ ،‬كوردستانە‪ .‬بۆیە ئەو سەروەتە‬ ‫گەورەیــەی هەرگیز لە دەســت نادات كە‬ ‫ڕەنگە ساڵی ‪ 2017‬ڕێژەی هاوردەی توركیا‬

‫بۆ كۆی گشــتی عێــراق بە‬ ‫بواری ئاســمانییەوە‪ ،‬زیاتر‬ ‫بێت لە ‪ 30‬ملیار دۆالر"‪.‬‬ ‫ئەم پســپۆڕە دەڵێت‪" ،‬ئەوە‬ ‫كوردســتانە‬ ‫هەرێمــی‬ ‫توركیــای ڕزگار كــرد كە‬ ‫تەنگژەی ســاڵی ‪2008‬ـــی‬ ‫یۆنان ئەو واڵتەی نەگرتەوە‪،‬‬ ‫بۆیە توركیا هەرگیز بازاڕێكی‬ ‫لەم شــێوە لە دەست نادات‬ ‫كە خێری ئابووری بەڕوویدا‬ ‫كراوەتەوە"‪.‬‬ ‫هۆشــیار دەڵێت‪" ،‬ئێســتە‬ ‫زیاتر لــە پێنج هەزار كرێكار‬ ‫و خاوەنــكاری توركــی لە‬ ‫كوردستان ســوودمەندن و‬ ‫دەستكراوەن لە كاركردن كە‬ ‫چەندان كاری ستراتیجییان‬ ‫بەدەســتە وەك پــڕۆژەی‬ ‫وەبەرهێنــان و كاركردن لە‬ ‫كێڵگە نەوتییەكان"‪.‬‬

‫هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ئەڵمانیایە بۆ توركیا‬

‫ئێســتە توركیا زۆرترین ســەرنجی لەسەر‬ ‫هەرێمی كوردســتانە و بەگوێرەی دوایین‬ ‫ئاماری ژووری بازرگانیی عێراق بۆ كۆمپانیا‬ ‫بیانییەكان‪90% ،‬ـی كەلوپەل و بازرگانیی‬ ‫عێراق بە خاكی كوردستاندا‪ .‬عەلی حوسێن‬ ‫كە بەرپرســی ئامارە لە ژووری بازرگانیی‬ ‫عێراق دەڵێــت‪ ،‬كۆمپانیا توركییەكان تەنیا‬ ‫دوو شوێنیان مەبەســتە كاری تێدا بكەن‪،‬‬ ‫ئەوانیش كوردستان و ناوەڕاستی عێراقە بە‬ ‫تایبەت شاری مووسڵ‪.‬‬ ‫ڕۆژی حەوتــی كانوونی یەكەمی ســاڵی‬ ‫‪ 2014‬ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق و توركیا‬ ‫كە بــە ســنووری هەرێمی كوردســتان‬ ‫دەڕوات‪ ،‬گەیشــتە ‪ 12‬ملیــار دۆالر بــوو‪،‬‬ ‫ئەمە لە گفتوگۆی نێوان ســەرۆك وەزیرانی‬ ‫عێراق و توركیا هاتــە راگەیاندن و بڕیاری‬ ‫بەرزكردنەوەی رێژەكە درا بۆ ‪ 24‬ملیار دۆالر‬ ‫لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا"‪.‬‬ ‫عەلی حوســێن بەرپرســی ئاماری ژووری‬ ‫بازرگانیــی عێــراق بۆ "وشــە" دەڵێت "لە‬ ‫ســاڵی ‪ 2015‬ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق و‬ ‫توركیا ‪ 16‬ملیار دۆالر بــووە‪ ،‬هەزار و ‪800‬‬ ‫كۆمپانیای توركی لە عێراق و ‪ 500‬كۆمپانیا‬ ‫توركی لــە كوردســتانن‪ ،‬هەرچەندە ئەم‬ ‫ژمارەیە ئێســتە زۆر زیاتر بــووە‪ ،‬هەروەها‬ ‫‪ 70‬هەزار بارهەڵگر لەو ســاڵەدا هاتوونەتە‬ ‫كوردستان كە بەشێكیان بۆ عێراق چووە"‪.‬‬ ‫ئەم بەرپرســەی ژووری بازرگانیی عێراق‬ ‫ئەوەیشی خستە ڕوو كە "ئاڵوگۆڕی بازرگانی‬ ‫لە نێــوان عێــراق و توركیا بەســنووری‬ ‫هەرێمی كوردستان لە ساڵی ‪ 2003‬تا ساڵی‬ ‫‪ 2012‬بەرز بووەتــەوە لە ‪ 750‬ملیۆن بۆ ‪11‬‬ ‫ملیــار دۆالر‪ ،‬ئەمەش بەراورد بە ئاســتی‬ ‫بازرگانیكردنی توركیا لەگــەڵ ئەڵمانیا لە‬ ‫ســاڵی ‪ 2013‬كە بریتی بووە لــە ‪ 13‬ملیار‬ ‫و ‪ 713‬ملیۆن و ‪ 114‬هــەزار و ‪ 159‬دۆالر‪،‬‬ ‫هەروەها ئاســتی بازرگانیكردنــی توركیا‬ ‫لەگەڵ كوردستان لە ســاڵی ‪ 2013‬بریتی‬ ‫بووە لە ‪ 11‬ملیار و ‪ 910‬ملیۆن و ‪ 883‬هەزار‬ ‫و ‪ 651‬دۆالر"‪.‬‬ ‫دڵــزار ئیســماعیل بەڕێوەبــەری تۆماری‬ ‫كۆمپانیــاكان لــە وەزارەتــی بازرگانــی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بــۆ "وئە" ئاشــكرای دەكات‬ ‫"ژمارەی كۆمپانیا توركییــەكان زۆر زۆرە‬ ‫و ئێســتە ئەوەی تۆمار كــراوە‪ ،‬لە هەموو‬ ‫بەشــەكان كار دەكەن"‪ .‬دڵزار بۆ "وشە" بە‬ ‫ژمارە گوتی "ئــەو كۆمپانیا توركییانەی لە‬ ‫هەرێمی كوردستان تۆمار كراون‪ ،‬بریتین لە‬ ‫هەزار و ‪ 409‬كۆمپانیا كە ئێستە كار دەكەن‬

‫ئیسماعیل تاهیر جانگیر‪ :‬گەل پشتیوانی ریفراندۆم دەكات‬ ‫و پێویستە حزبەكان ناكۆكییەكانیان وەال بنێن‬

‫وشە‪ /‬دهۆك‪ -‬نەوزاد هلۆریی‬

‫ئیسماعیل تاهیر جیهانگیر نووسەر و رۆژنامەنووسی‬ ‫ناســراوی پارێزگای دهۆك رای دەگەیەنێت‪ ،‬گەل‬ ‫خاوەندارێتی لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەكات‬ ‫و پێویستە حزبە سیاسییەكان ناكۆكییەكان وەال‬ ‫بنێن و پێكەوە هەوڵی سەرخســتنی پرۆســەكە‬ ‫بدەن‪ .‬ئەو بە گەشبینییەكی زۆرەوە لە ریفراندۆم‬ ‫دەڕوانێت و پێی وایە‪ ،‬سەرووی ‪75%‬ی دەنگەكان‬ ‫“بەڵێ” دەبن‪.‬‬ ‫جیهانگیــر یەكێــك لــە راگەیاندنــكارە خاوەن‬ ‫پێشــینەكانی كوردســتانە و زیاتر لە ‪ 30‬ساڵە لە‬ ‫بواری میدیا كار دەكات‪ ،‬بە”وشە” دەڵێ‪“ ،‬ئێستە‬ ‫كــورد پێگەیەكی بەهێــزی هەیــە و دەتوانێت‬ ‫پرۆســەی ریفراندۆم ســەر بخات‪ ،‬لــە كاتێكدا‬ ‫واڵتانی دراوسێ بە بارودۆخێكی نائاساییدا تێپەڕ‬ ‫دەبن و ناتوانن كاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەكە‬ ‫دابنێن”‪.‬‬ ‫ئەوەش دەخاتە ڕوو كە “ریفراندۆم پرۆســەیەكی‬ ‫حزبی و كەســیی نییە‪ ،‬بەڵكو مافێكی سروشتی‬ ‫گەلی كوردســتانە كە لە ‪ 100‬ســاڵی رابردووەوە‬

‫لێی زەوت كراوە و لــەو رێگەیەوە دەیەوێ مافی‬ ‫خــۆی وەربگرێتــەوە‪ ،‬كورد دەبێت خــۆی بڕیار‬ ‫لە چارەنووســی خۆی بدات‪ ،‬ماف دەســەنرێت و‬ ‫نادرێت‪ ،‬كەواتە دەبێت بە ورەوە بڕیار بدەین و ئەو‬ ‫مافە زەوتكراوە بسێنینەوە”‪.‬‬ ‫بەگوتــەی رۆژنامەنووســە ناســراوەكەی دهۆك‬ ‫“باشووری كوردستان هەموو مەرجەكانی بوون بە‬ ‫دەوڵەتی تێدایە‪ ،‬دامەزراوەكانی دەسەاڵت و هێزی‬ ‫تەناهی و سەربازیی هەیە‪ ،‬كوردستان پێگەیەكی‬ ‫ستراتیجییە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست كە ئەمەش‬ ‫هەلی ســەركەوتنی ریفراندۆم و ســەربەخۆیی‬ ‫نزیكتر دەكاتەوە”‪.‬‬ ‫جیهانگیــر كە وەك نووســەر و توێــژەر خاوەنی‬ ‫حەوت كتێبی چاپكراوە‪ ،‬بە پێویســتی دەزانێت‪،‬‬ ‫“كوردەكان بڕوایەكی بەهێزیان بە ســەركەوتنی‬ ‫پرۆسەی ریفراندۆم هەبێت و بەوپەڕی رژدییەوە‬ ‫هەوڵــی بۆ بدەن و نەكەونە ژێــر هیچ كاریگەری‬ ‫و فشــارێكی نەخوازراوەوە‪ .‬كورد بەسەر بەعسدا‬ ‫ســەركەوت‪ ،‬بەســەر تیرۆریســتانی داعشــدا‬ ‫ســەركەوت و لــە پرۆســەی ریفراندۆمیشــدا‬ ‫سەركەوتوو دەبێت”‪.‬‬

‫“پێویســتە دەزگەكانــی راگەیاندنی كوردســتان‬ ‫رۆڵێكی كاریگــەر ببینن لەمەڕ بەشــداریكردنی‬ ‫تاكی كورد لە پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‪،‬‬ ‫نابێت راگەیاندن هاوواڵتییان لە بەشداریكردنێكی‬ ‫ئەرێنی ســارد بكەنــەوە‪ ،‬چونكە ئەوە پرســێكی‬

‫چارەنووسســازە و پێوەستە بە ئێستە و داهاتووی‬ ‫كوردستانەوە”‪ ،‬تاهیر وای گوت‪.‬‬ ‫ئیسماعیل تاهیر بە گرنگی دەزانێت تا زووە حزبە‬ ‫سیاســییەكان دانوســتان و رێككەوتن لە نێوان‬ ‫خۆیاندا بكەن‪ ،‬چونكە وەك ئەو دەڵێ “ریفراندۆم‬ ‫لەالیەن گەلەوە خاوەندارێتی دەكرێت و ئەوەش‬ ‫حزبەكان ناچــار دەكات كە ناكۆكییەكانیان وەال‬ ‫بنێن و پێكەوە هەوڵی سەرخســتنی پرۆســەكە‬ ‫بدەن”‪.‬‬ ‫ئەو رۆژنامەنووس و نووسەرە بە پێویستی دەزانێ‬ ‫الیەنە سیاســییەكانی كوردســتان ئــەو هەموو‬ ‫قوربانیدانەی پێشمەرگە و گەلی كورد لەبەرچاو‬ ‫بگرن كە بە درێژایی مێــژوو لەالیەن رژێمە یەك‬ ‫لە دوا یەكەكانی عێراق تا دەگاتە تیرۆریســتانی‬ ‫داعش بەسەر گەلی كوردەوە هاتووە”‪.‬‬ ‫رۆژنامەنووســەكە پێشــبینی ئــەوە دەكات‪،‬‬ ‫ئەنجامەكانــی ریفرانــدۆم بۆ ســەربەخۆیی لە‬ ‫هەرێمی كوردســتاندا لە هەمــوو بارودۆخێكدا‬ ‫رێــژەی ‪75%‬ی دەنگەكانــی “بەڵێ” بەدەســت‬ ‫دێنێت‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫ئەگەر ئاوڕێك لە مێــژوو بدەینەوە بگەڕێینەوە‬ ‫سەرەتای دروســتبوونی دەوڵەت‪ ،‬یەكەم جار‬ ‫بە “دەوڵەتەشار” دەســتی پێ كردووە و دواتر‬ ‫قۆناغبەنــدی فۆڕمی دەوڵەتیــان تێپەڕاندووە‬ ‫تا دەگاتە دەوڵەتی پۆســت مۆدێــرن‪ ،‬هەموو‬ ‫شتێك لە گەردووندا دەرئەنجامی بوون (وجود)‬ ‫ی قۆناغە مێژوویییەكانــە‪ ،‬تێكەڵبوونی مرۆڤ‬ ‫بــە كۆمەڵگە و پەیدابوونی هێــز و دەوڵەتیش‬ ‫بەشــێكی گرنگە لە چوارچێوەی ڕێسا و مۆڕاڵە‬ ‫و فەلسەفییەكاندا‪.‬‬ ‫دەوڵەت ئاســتێكی بااڵی بەڕێوەبردنە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫لە ڕوانگەی (گرێبەســتی كۆمەاڵیەتی) شــی‬ ‫بكەینەوە دەوڵەت دۆخێكە بۆ نەهێشتنی ترس‪،‬‬ ‫كەواتە تــرس ئامادەیە لە هەموو كاتێك‪ .‬هیگڵ‬ ‫دەڵێت‪ :‬هــەر نەتەوەیەك دەوڵەتــی نەبێت لە‬ ‫دەرەوەی مێژوودایە‪ .‬الی هیگڵ كۆمەڵگەی بێ‬ ‫دەوڵەت وەك ڕۆحی بێ جەستە وایە‪ .‬دەكرێت‬ ‫گەلێكــی چەند ملیۆنی لــە دەرەوەی مێژەودا‬ ‫بێت؟ ترس لە دۆخی بێ دەوڵەتی زۆر ترسناكە‪،‬‬ ‫كاتێك لە دۆخی بێ دەوڵەتی ڕا دەكەی دەچیتە‬ ‫ترســێكی ترەوە‪ ،‬بە هەبوونی دەوڵەت هەموو‬ ‫هێزەكان ملكەچی ســازان و یەكخستن دەبن‪،‬‬ ‫دەوڵەت دەسەاڵت و پێوەندی نێوان دەسەاڵت‬ ‫و خەڵك ڕێك دەخات و هیــچ هێزێك لە هێزی‬ ‫دەوڵەت بەهێزتر نابێت‪.‬‬ ‫“تۆماس هۆبز” دەڵێ كە دەوڵەتمان هەبوو ترس‬ ‫و بەها مۆڕاڵییەكان پارێزراو دەبن‪ ،‬كێشــەكان‬ ‫بەشــێوەیەكی سیســتەماتیك ڕێ دەگــرن‪،‬‬

‫دەوڵەت بۆ ڕزگاربوونە لە دۆخی سروشــتی كە‬ ‫هۆبز وێنــای دەكات بە جەنگی گشــتی دژی‬ ‫بەهەمووان‪ ،‬نەتەوەی بێ دەوڵەت جەستەیەكی‬ ‫بێ ســەرە تا كۆمەڵگە لە چوارچێوەی دەوڵەتدا‬ ‫ڕێك نەخرێت ئایندەی نابێت‪ ،‬دەوڵەت شوناس‬ ‫بــە تاكەكانی دەبەخشــێت‪ ،‬ســەرەڕای ئەوە‬ ‫هێزێكی واتایی گەورەیە‪.‬‬ ‫ئەوەی پێوەندی بە كــوردەوە هەیە‪ ،‬ئەوەیە لە‬ ‫دوای جەنگی جیهانی یەكــەم‪ ،‬هاوپەیمانانی‬ ‫براوەی جەنگ ناوچەكانیــان لە نێوان خۆیاندا‬ ‫دابــەش كرد‪ ،‬لــەو چوارچێوەیەدا باشــووری‬ ‫كوردســتان بەبــێ ڕەزامەنــدی خەڵكەكەی‬ ‫بەعێراقــی عەرەبییەوە لكێنــرا‪ ،‬ددان بە مافە‬ ‫سیاســی و نەتەوەیییەكانیدا نەنرا‪ ،‬لەوكاتەوە‬ ‫لە ســایەی ڕژێمە یەك دوای یەكەكانی عێراق‪،‬‬ ‫گەلی كــورد لە خەبات و تێكۆشــاندا بووە‪ ،‬بۆ‬ ‫بەدەســتهێنانی مافــە زەوتكراوەكانی‪ ،‬هەموو‬ ‫شــێوازەكانی خەباتی تاقــی كردووەتەوە لەو‬ ‫پێناوەشــدا هەزاران قوربانــی داوە‪ ،‬كورد هەر‬ ‫لە دێرینەوە ئامانجی بەســەربەخۆیی بووە‪ ،‬تا‬ ‫ئێســتە نەیتوانیوە وەك خۆی گوزارشــتی لێ‬ ‫بكات یا میكانیزمی گەیشتن بە سەربەخۆیی لە‬ ‫زەوینەی پڕاكتیكدا دیاری بكات‪.‬‬ ‫ئێمەی كورد ســاڵەهایە ئامانجەكانمان زیندە‬ ‫بەچاڵ دەكرێت‪ ،‬ئەگەر بمانەوێت هاوارێكیش‬ ‫بۆ ســەربەخۆیی بكەین‪ ،‬هەر جارە و بەجۆرێك‬ ‫دەنگمان دەتاسێنن‪ ،‬ئێستە دەنگی سەربەخۆیی‬ ‫لە شــەقامی كوردی بەرز بووەتەوە و دەیەوێت‬

‫ببێتە هاوارێك گوێــی زلهێزەكانی دنیای كەڕ‬ ‫بكات‪ ،‬پێم وایە كورد كارتی دەســتی بە هێزەو‬ ‫دەبێــت بیر لە ســەربەخۆیی بكاتەوە و بیخاتە‬ ‫بەرنامەی كاریەوە‪ ،‬هێندە باسی پێكەوەژیانمان‬ ‫كرد وەك كوردێك گومان دەكەم لەو كەسانەی‬ ‫لــە عێراقــدا پێكــەوە دەژیــن یــان دەچنە‬ ‫كۆنگرەكانــەوە و باســی پێكەوەژیان دەكەن‪،‬‬ ‫ڕاســتییەكەی ناتوانن لەگەڵ خۆیان بژین نەك‬ ‫لەگەڵ دەوروبەرەكەیانــدا‪ ،‬ئیتر ئێمەی كورد‬ ‫بزانین بەرامبەرێكمان هەیە كێشــەی لەگەڵ‬ ‫خۆیدا هەیە چاوەڕوانی چی لێ بكەین؟‬ ‫ئێســتە بــاس لــە دروســتبوونی دەوڵەت و‬ ‫مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكرێت‪ ،‬نەیارانی‬ ‫كــورد كۆمەڵێك گریمانەی بــێ بنەما دێننەوە‬ ‫گوایــە كورد دەیەوێت لە عێــراق جیا ببێتەوە‬ ‫و پارچــە پارچەی بكات‪ ،‬ئەمــەش بە پالنێكی‬ ‫دەرەكــی‪ ،‬ناوی دەنێن ئیســڕائیلی دووەم‪ ،‬لە‬ ‫كاتێكدا ئەمــە خواســتە و داوا دەكات‪ ،‬چیتر‬ ‫ژێردەستی سیســتەمێكی هاوشێوەی سەدام‬ ‫نەبێــت و بچەوســێنرێتەوە و ببێتە هاوواڵتی‬ ‫پلــە دوو‪ ،‬هەروەها نایەوێــت ببێت بە قوربانی‬ ‫سیاسەتەكانی شیعە و سیاسەتی ئەو ڕژێمەی‬ ‫دێتە ســەركار لــە عێراقدا‪ ،‬باشــتر وایە ئێمە‬ ‫جیاخــواز بین و شــەرم لە كــەس نەكەین‪،‬‬ ‫ئەمەش مانای دابەشكردنی خاكی عێراق نییە‪،‬‬ ‫بەڵكو مانای وەرگرتنــەوەی خاكی كوردانە لە‬ ‫داگیركەران‪.‬‬ ‫ئەگەر هەر پرســێكی سیاســی وابەســتەی‬

‫چارەنووسی كورد بوو‪ ،‬باشتر وایە بەهەر ڕێگەیەك‬ ‫بێت بیر لــە ریفراندۆمی خەڵكی كوردســتان‬ ‫بكەنــەوە تا بزانــن ئێمەی شــەقامی كوردی‬ ‫چیمان دەوێت‪ ،‬ئێســتە لە ناوەندە سیاســی و‬ ‫ئەكادیمییەكان و تەنانەت شەقامی كوردیش‪،‬‬ ‫دەنگی سەربەخۆیی بەرز بووەتەوە‪ .‬كاتێك كورد‬ ‫دەوڵەتی كوردســتان ڕادەگەیەنێــت‪ ،‬دڵنیام‬ ‫بێكێشــە نابێت‪ ،‬بەاڵم هێندەی دەوڵەتی جوو‬ ‫ناڕەحەت نابێت كە لە ساڵی (‪ )1948‬جوو لەناو‬ ‫كۆشــك و ڤێالكانەوە لە ئەوروپاوە گەڕانەوە ژێر‬ ‫خێوەتەكانی ئەلئەبیب‪ ،‬سەرئەنجام ئەو مافەی‬ ‫سەردەمانێكی دوور و درێژ لێیان زەوت كرابوو‬ ‫لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیســرائیل بەدەستیان‬ ‫هێنایەوە‪ ،‬سەرەڕای ناڕەزایی سەرجەم واڵتانی‬ ‫عەرەبی و چەندان كێشــەی تر‪ ،‬یان النی كەم‬ ‫چاوەڕوانــی ســەربەخۆیی كوردســتان هەر‬ ‫هێندەی سەربەخۆیی ئەریتریایەكی كیشوەری‬ ‫ڕەشــی بێ نەوت و كەمدەرامەت و پڕ كێشەی‬ ‫هەژاری و نەخۆشی دەبێت كە ئێستە ئەندامی‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكانە‪ ،‬هەر هێندەی تەیمووری‬ ‫خۆرهەاڵت ئەســتەمەكە (شــانانا گۆســماو)‬ ‫هەموو دنیــای گەیاندە ئەو بڕوایەی كە دەبێت‬ ‫تەیمووری خۆرهەاڵت دەوڵەتی ســەربەخۆی‬ ‫هەبێت‪.‬‬ ‫لێــرەوە دەگەینــە ئــەو ئەنجامگیرییەی ئەو‬ ‫دەوڵەتانەی بــاس كران لە خــۆوە دەوڵەت و‬ ‫سەربەخۆیییان بەدەست نەهێناوە‪ ،‬هەڕەشەی‬ ‫زۆریان لەسەر بووە‪ ،‬بەاڵم سەركردایەتی سیاسی‬

‫و ئیرادەی جەماوەر و جەوروســتەمی ڕۆژگار و‬ ‫فاكتەرە ناوخۆی و دەرەكییەكان ڕۆڵی گرنگیان‬ ‫هەبووە‪ ،‬دەوڵەت ئاســتێكی بااڵی بەڕێوەبردنە‬ ‫كاتێك گەلێك خۆی لە ژێردەســتەیی ڕا بێنێت‪،‬‬ ‫ئەوا ئازادی بــۆ ئەوان هیچ بەهایەكی نییە‪ ،‬ئەو‬ ‫دەوڵەتەی كە دروست دەبێت بەرژەوەندییەكی‬ ‫هاوبەشــە و دەبێت ئامانجێكی هاوبەشــیش‬ ‫بێت‪ ،‬دەبێت دەوڵەت ئەو گرێبەستە بێت هەمو‬ ‫هاوواڵتییان تیایدا یەكسان بن‪.‬‬ ‫لە پێناو دەوڵەتی كوردســتاندا‪ ،‬دەبێت هەموو‬ ‫پێكەوە كار بكەین و هەمووانیش بڕیاری لەسەر‬ ‫بدەین بــۆ ئەوەی هیچ كەســێك مافی ئەوەی‬ ‫نەبێت داوا لە كەسێكی تر بكات خۆی ئەنجامی‬ ‫نەداوە‪ ،‬لەســەر ئاســتی نێودەوڵەتــی كورد‬ ‫ئەكتەرێكی بەهێزە كورد لە بەردەم دەرفەتێكی‬ ‫ڕاگوزەر و مێژوویدایــە‪ ،‬مێژوویی بەو مانایەی‬ ‫ئەو جۆرە سەردەمە قورســە دووبارە ببێتەوە‪،‬‬ ‫ڕاگوزەریشــە چونكــە دەوڵەتانــی هەرێمی و‬ ‫ئەو ناكۆكییەی لە ناوچەكــە هەیە وەك ئەمڕۆ‬ ‫دووبارە نابێتەوە‪ ،‬عەقڵی سیاســیی كورد نابێت‬ ‫خۆی لەو دەرفەتــە دوورەپەرێز بگرێت‪ ،‬بەڵكو‬ ‫دەبێــت هەمووان لە پێنــاو هەمووان هەوڵ بۆ‬ ‫فەراهەمكردنی خواستەكانمان بدەین‪.‬‬ ‫كورد ســەركردایەتی هەیە و گەلیش ئیرادەی‬ ‫بەهێزە و خاوەنی پایەكانی دەوڵەتە و فاكتەری‬ ‫سیاسی و دەرەكی هاوســۆزییەكی گەورەیان‬ ‫هەیە لەگەڵ كورددا‪ ،‬بەاڵم باشترین فاكتەر ئەو‬ ‫فاكتەرەیە كە ئێستە عێراق خوڵقاندوویەتی‪.‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫ئیبراهیم شێخ محەمەد‬

‫دەوڵەتی سەربەخۆمان دەوێت‬

‫‪13‬‬


‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪14‬‬

‫حكوومەت پڕۆژەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە بواری قەرز لە بری قەرزی لەبار بردووە‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫قەرزی فەرمانبەران لەسەر حكوومەت گەیشتە‬ ‫نزیكەی ‪ 10‬ملیار دۆالر‬

‫قەرزی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەســەر حكوومەت گەیشــتە نزیكەی ‪ 10‬ملیار دۆالر‪،‬‬ ‫حكوومەتیش بڕە پارەیەكی زۆری الی خەڵكە كە پێوەندی بە پێشــینەكان و كرێی كارەبا‬ ‫و خزمەتگوزارییەكانی ترەوە هەیە و دەكرا بە سیســتەمێك ئەو قەرزانە لەسەر یەكتر سووك‬ ‫بكرێن‪ .‬باشترین پڕۆژە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە بە دەستپێشخەری ئەنجوومەنی پارێزگای‬ ‫هەولێر چەند جارێك پێشكەشی حكوومەت كرا‪ ،‬بەاڵم حكوومەت پڕۆژەكەی لەبار بردووە‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬سلێمان تاشان‬ ‫جــاری یەكــەم كــە حكوومەتــی هەرێمی‬ ‫كوردســتان پڕۆژەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان‬ ‫بۆ گەڕاندنەوەی قەرز لە بــری قەرزی لە رێی‬ ‫وەزارەتی دارایییەوە رەت كردەوە‪ ،‬ئەنجوومەنی‬ ‫پارێزگاكان بە دەستپێشــخەری ئەنجوومەنی‬ ‫پارێــزگای هەولێــر دووبــارە پڕۆژەكەیان بە‬ ‫چاودێریی پســپۆڕانی دارایی رێكخســتەوە و‬ ‫پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیرانیان كرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نە ئەنجوومەنی وەزیران و نە وەزارەتی دارایی‬ ‫وەاڵمی ئەنجوومەنەكەیان نەداوەتەوە‪.‬‬ ‫عەباس محەمەد ســەرۆكی لیژنــەی دارایی‬ ‫ئەنجوومەنــی پارێزگای هەولێر‪ ،‬بۆ “وشــە”‬ ‫روونی كــردەوە‪ ،‬لــەو پڕۆژەیەی خســتیانە‬ ‫بەردەم حكوومەتی هەرێمی كوردستان‪ ،‬بۆیان‬ ‫دەركەوتووە كە حكوومەت گوێ بە پڕۆژەكەیان‬ ‫نادات و ئەگەر بایەخی پێ بدایە‪ ،‬بە دڵنیایییەوە‬ ‫وەاڵمێكی دەبوو و رێوشوێنێكی بۆ دەدۆزرایەوە‬ ‫بــۆ ئــەوەی هاوواڵتییــان و حكوومــەت بە‬ ‫میكانیزمێكی رێكوپێك قەرزەكانیان لەســەر‬ ‫یەكتر البەرن‪.‬‬ ‫پڕۆژەكــە پڕۆژەیەكــی گرنگ بــوو و بریتی‬ ‫بوو لە گەڕاندنــەوەی قەرز لە بــری قەرز كە‬ ‫شــتێكی یاســایی‪ ،‬لۆجیكی بــوو‪ .‬كۆمەڵێك‬

‫قەرزی حكوومەت الی خەڵكە لە پێشینەكانی‬ ‫خانووبەرە‪ ،‬كشتوكاڵ‪ ،‬پیشەسازی‪ ،‬هاوسەریی‪،‬‬ ‫بگرە تا دەگاتە قەرزی كارەبا و ئاو و ســزاكانی‬ ‫هاتوچــۆ و خزمەتگوزارییەكانی تر‪ .‬قەرزێكی‬ ‫زۆری خەڵكیــش الی حكوومەتــە و هیــچ‬ ‫چارەسەرێكیش لەوە ئاسانتر نییە قەرز لە بری‬ ‫قەرز نەمێنێت‪.‬‬

‫خانــزاد یوســف‬ ‫ئەندامــی لیژنەی‬ ‫دارایی پارێزگای هەولێر‪:‬‬ ‫پێوستە حكوومەتیش بێتە‬ ‫پێش و ئەگەر بەشــێك‬ ‫لە پڕۆژەكەی پێ خراپە‪،‬‬ ‫دەكرێ چارەسەر بكرێت‪.‬‬

‫عەباس محەمەد باسی لەوە كرد كە حكوومەت‬ ‫لە دەرەوەی یاســا كۆمەڵێك بڕیاری بەســەر‬ ‫فەرمانبەراندا سەپاند‪ ،‬كەچی پڕۆژەیەك قبووڵ‬ ‫ناكات كە بە ســوودی هاوواڵتییان و تەنانەت‬ ‫حكوومەتیشە‪.‬‬ ‫لەالیەكی ترەوە خانزاد یوسف ئەندامی لیژنەی‬ ‫دارایــی پارێزگای هەولێر‪ ،‬بۆ “وشــە” ئەوەی‬ ‫خستە ڕوو كە حكوومەت دوایین وەاڵمی ئەوە‬ ‫بووە رەچاوی سیســتەمی بایۆمەتری دەكات‬ ‫و هــەر لەبەر ئەو سیســتەمە لــە پڕۆژەكەی‬ ‫ئەنجوومەنی پارێــزگا بێدەنگ بووە‪ .‬ئەو گوتی‬ ‫بڕیار بوو لە مانگی ســێ سیستەمی مووچە بە‬ ‫بایۆمەتری بكرێت و دەست بە جێبەجێكردن‬ ‫بكرێت‪ ،‬كەچی مانگ بــە مانگ دواكەوتووە و‬ ‫هێشتا لەو رووەوە هیچ نەكراوە‪.‬‬ ‫بەبۆچوونی خانزاد یوسف جاری دووەمیش كە‬ ‫پڕۆژەكەیان پێشكەش كرد‪ ،‬هەموو هەوڵێكیان‬ ‫دا هیچ پاســاوێك بۆ حكوومــەت نەهێڵنەوە و‬ ‫پشتیان بە پســپۆڕانی دارایی بەست‪ ،‬كەچی‬

‫حكوومەت بێ وەاڵم بــووە و دەبوو وەاڵمێكی‬ ‫پێدابانــەوە‪ .‬ئەو پێی وایە كە پڕۆژەكە ئاســتە‬ ‫نییــە حكوومەت نەتوانێت وەاڵمــی نەداتەوە‬ ‫و پێوســتە حكوومەتیش بێتــە پێش و ئەگەر‬ ‫بەشــێك لە پڕۆژەكەی پێ خراپە‪ ،‬دەكرێت بە‬ ‫یەكەوە كاری لەسەر بكەن بۆ ئەوەی جێبەجێ‬ ‫بكرێت‪.‬‬ ‫لە سەرەتای ســاڵی ‪2016‬ـــەوە حكوومەت‬ ‫پڕۆژەی پاشەكەوتكردنی مووچەی جێبەجێ‬ ‫كــردووە و بە رێــژەی ‪ 15‬تــا ‪ 70%‬مووچەی‬ ‫فەرمانبــەران و مووچەخۆرانــی بڕیوە و وەك‬ ‫پاشەكەوت بۆی هەڵگرتوون و گوتوویەتی هەر‬ ‫كاتێك داهاتی زۆر بوو‪ ،‬ئــەوا نایخوات و بۆیان‬ ‫دەگەڕێنێتەوە‪.‬‬ ‫حكوومەت پێویستی بە ‪ 430‬ملیۆن دۆالر هەیە‬ ‫تا نیوە مووچەی مانگێكی فەرمانبەرانی بدات و‬ ‫مانگانەش ‪ 320‬ملیۆن دۆالریان بۆ پاشەكەوت‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫بەو پێیە لە مووچەی ساڵی ‪ ،2016‬حكوومەت‬

‫ســێ ملیار و ‪ 840‬ملیۆن دۆالری فەرمانبەران‬ ‫قەرزدارە‪ .‬حكوومەت خۆ مووچەی چوار مانگی‬ ‫ســاڵی ‪2015‬ی فەرمانبەرانیشــی نەداوە كە‬ ‫دەكاتە نزیكەی سێ ملیار دۆالر‪.‬‬ ‫لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا حكوومەتی‬ ‫هەرێمی كوردســتان ملیارێــك و ‪ 600‬ملیۆن‬ ‫دۆالری فەرمانبەرانــی پاشــەكەوت كردووە‬ ‫و مووچــەی تەواوی مانگەكانــی حوزەیران و‬ ‫تەمووزیش قەرزدارە كە دەكاتە ملیارێك و نیو‪،‬‬ ‫بە گشتی لە مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران تا‬ ‫ئێستە سێ ملیار و ‪ 100‬ملیۆن دۆالر قەرزدارە و‬ ‫ئەگەر قەرزی ساڵی ‪ 2016‬و سێ مانگی كۆتای‬ ‫‪2015‬ی بخرێتە سەر‪ ،‬ئەوا دەگاتە نزیكەی ‪10‬‬ ‫ملیار دۆالر‪.‬‬ ‫ئــەوەی جێــی تێڕامانە ئەوەیە هێشــتا هیچ‬ ‫فەرمانبەرێــك نازانێت چ بــڕە پارەیەكی الی‬ ‫حكوومەتە و حكوومەتیش بۆی نەخستووەتە‬ ‫نــاو هەژمارێكــی تایبەتی تا بــە میكانیزمیك‬ ‫بیگەڕێنێتەوە‪.‬‬

‫بەشێك لە پااڵوگە نایاسایییەكان بەرپرسی گەورەیان لە پشتە‬

‫حكوومەت نەوتی خاوی لێ بڕیون و زۆربەیان‬ ‫لە پااڵوتن وەستاون‬ ‫دوای ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا دابەزی‪ ،‬بەشێك لە وەبەرهێنەران و سەرمایەداران‬ ‫لە كوردســتان روویان لە دروســتكردنی پااڵوگەی بچووك كرد بۆ ئــەوەی نەوتی خاو بۆ‬ ‫بەرهەمی وەك بەنزین گازوایل و پێداویســتی تر بگۆڕن و قازانجێكیان دەســت بكەوێت‪،‬‬ ‫ئەوەی جێی تێڕامانە‪ ،‬زۆربەی ئەو پااڵوگانە بە نایاسایی دامەزراون و بەرپرسی گەورەیان لە‬ ‫پشت بووە‪ ،‬ئێستەشی لەگەڵدا بێت كەس ناتوانێت پێیان دابخات‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬سلێمان تاشان‬ ‫حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێگەخۆشكەر‬ ‫بووە لــە پەرەپێدانی پااڵوگە نایاســایییەكان‬ ‫و كاتێك نەوتەكەی بــۆ ماوەیەك بۆ خوارووی‬ ‫‪ 20‬دۆالر دابــەزی‪ ،‬هەوڵی دا لــە رێی چەند‬ ‫كۆمپانیایەكی تایبەتەوە نەوتی خاو بەســەر‬ ‫پااڵوگەكان دابەش بــكات بۆ ئەوەی لە الیەك‬ ‫پێداویســتی ناوخۆ بە بەنزیــن و گازوایل پڕ‬ ‫بكاتــەوە‪ ،‬لە الیەكــی ترەوە ســوودی نەوتە‬ ‫خاوەكە بــۆ ناوخۆ بێت لە جیاتــی ئەوەی بە‬ ‫نرخێكی هەرزان بۆ دەرەوە هەناردە بكرێت‪.‬‬ ‫بەر لە ساڵی ‪ 2014‬كە نرخی بەرمیلێك نەوتی‬ ‫خاو لە سەرووی ‪ 100‬دۆالر بوو‪ ،‬نرخی ئەوكاتی‬ ‫بەنزین و گازوایل جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ‬ ‫نرخی ئێســتە و دوو ســاڵ لەمەوبەر نییە كە‬ ‫نرخەكەی بۆ ‪ 27‬دۆالر دابەزیبوو‪ ،‬ئەنجامەكە‬ ‫ئەوە دەسەلمێنێت كەرتی پااڵوگەی ناوخۆیی‬ ‫كەرتێكی بە بەها بووە بۆ بازرگانان‪ ،‬بەاڵم زیانی‬ ‫گەورەی بە ژینگە و سامانی گشتی گەیاندووە‪.‬‬ ‫بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەســت “وشــە”‬ ‫كەوتوون تــا ئەوكاتەی حكوومــەت نەوتی‬ ‫خاوی بەســەر پااڵوگەكان دابــەش دەكرد‪،‬‬ ‫ژمــارەی پااڵوگەكان لە پەرەســەندندا بوو و‬ ‫تەنانەت تەنیا لە هەولێر گەیشــتە ســەرووی‬ ‫‪ 180‬پااڵوگە و ئێســتەش كە نەوتەكە دابەش‬

‫ناكرێت‪ ،‬ژمارەیان بۆ چەند پااڵوگەیەك كەمی‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫قوبــاد حەمەدەمیــن محەمــەد ســەرۆكی‬ ‫رێكخــراوی ئۆیل بــۆ پەرەپێدانــی پااڵوگە‬

‫قوباد حەمەدەمین‬ ‫محەمەد سەرۆكی‬

‫رێكخــراوی ئۆیــل بۆ‬ ‫پەرەپێدانــی پااڵوگــە‬

‫نەوتییــەكان‪ :‬بە هۆی‬ ‫بڕینــی نەوتــی خاو‪،‬‬ ‫تەنیــا ‪ 15‬پااڵوگــەی‬

‫نایاسایی لە كارەكانیان‬

‫بەردەوامن‪.‬‬

‫نەوتییەكان‪ ،‬بۆ “وشــە” باســی لەوە كرد كە‬ ‫ماوەیەكــە حكوومــەت نەوتی خــاوی لەو‬ ‫پااڵوگانە بڕیوە و ئــەوەش هۆكار بووە لەوەی‬ ‫زۆرینەیان لە كاركردن بوەســتن‪ .‬ئەو دەڵێت‪،‬‬ ‫حكوومەتی هەرێمی كوردســتان نەوتیان پێ‬ ‫نادات و ئەو پااڵوگانەش لە عەین زالە و دیالەوە‬ ‫نەوتی خاو دابین دەكەن و تەنیا ‪ 15‬پااڵوگەیان‬ ‫لە كاركردن بەردەوامن‪.‬‬ ‫پێویســتە بگوترێت هەردوو دەستەی ژینگە‬ ‫و وەزارەتی ســامانە سروشتییەكان‪ ،‬كۆمەڵێك‬ ‫رێنوێنییان پێشــكەش بە خاوەن پااڵوگەكان‬ ‫كــرد و داوایان لێ كردبوون ئەگەر جێبەجێی‬ ‫بكەن‪ ،‬ئــەوا دەتوانن لە چوارچێوەی یاســادا‬ ‫درێژە بەكاركردن بــدەن‪ .‬قوباد حەمەدەمین‬ ‫دەڵێت “رێنوێنییەكان جیــا بوون و تەنانەت‬ ‫بەشــێكی زۆر لە پااڵوگەكان رێنوێنییەكانی هەندێك پااڵوگە لە عەین زالە و دیالەوە نەوتی خاو دابین دەكەن‪.‬‬ ‫ژینگەیــان جێبەجــێ كرد و ســەدان هەزار كەوتوون‪ ،‬هێشتا هەندێك پااڵوگەی نایاسایی زیان بە ژینگە بگەیەنن‪ ،‬لە ســامانی گشــتی‬ ‫دۆالریان لە پااڵوگەكانیان خەرج كرد‪ ،‬كەچی هەن كە هی كەســانی دەستڕۆیشــتوون و ببەن و داهاتەكەش بۆ كەســانێكی دیاریكراو‬ ‫دواجار نەوتی خاویان لێ هاتە بڕین”‪.‬‬ ‫هێشتا بەپێدانی نەوتی خاو پاڵپشتی دەكرێن‪ .‬بێت”‪.‬‬ ‫رێنوێنییەكان بریتی بوون لە دروســتكردنی هەروەهــا پااڵوگــەی وا هــەن كە لــە دوو جەودەت پێــی وایە هەندێك لــەو پااڵوگانە‬ ‫سەوزایی‪ ،‬دروســتكردنی تاوەر بۆ سووتاندنی ســاڵی رابردودا بە ملیۆنــان دۆالر پارەیان لە بەرپرسی گەورەیان لە پشتە و تەنانەت كاتی‬ ‫گازی دەرهاویشــتراو و خاوێنكردنــەوەی پااڵوگەكانیان خەرج كردووە‪ ،‬كەچی هیچ بڕە خۆیشی كە هەوڵی داخستنیان دەدا‪ ،‬لەالیەن‬ ‫بەرپرسانەوە هەڕەشەیان لێ دەكرا‪.‬‬ ‫پاشــماوە و تێكەڵنەبــوون لەگــەڵ ژینگە‪ .‬نەوتێكیان پێ نەدراوە‪.‬‬ ‫بە گوتــەی قوبــاد‪ ،‬توانای ئــەو پااڵوگانە بە دكتۆر شــێركۆ جەودەت ســەرۆكی لیژنەی خانزاد یوسف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای‬ ‫گشــتی گۆڕینی ‪ 290‬هــەزار بەرمیل نەوتە وزە و ســامانە سروشــتییەكانی پەرلەمانی هەولێر‪ ،‬بۆ “وشە” ئەوە دەخاتە ڕوو كە “ماوەی‬ ‫بۆ بەرهەمەكانی تر كە جگە لە پێداویســتی كوردستان‪ ،‬بۆ “وشــە” گوتی‪ ،‬كاتی خۆی لە رابــردوو بەهۆی ئەو دووكەڵەی بووبووە هۆی‬ ‫ناوخۆیی‪ ،‬دەكرا هەناردەش بكرێت‪.‬‬ ‫رێی پەرلەمانەوە ‪ 214‬پااڵوگەیان دۆزییەوە كە بێزاركردنی خەڵكی هەولێر‪ ،‬پااڵوگەكانی نزیك‬ ‫زیاتر گوتی “هیچ كام لەو پااڵوگانە لە ملیۆنێك نایاســایی بوون و ناشزانن ئێستە چ ژمارەیەك هەولێــر داخران‪ ،‬بەاڵم ئەوانــەی مەخموور‪،‬‬ ‫دۆالر كەمتریان لێ خــەرج نەكراوە‪ ،‬بەرنامە لەو پااڵوگانە مــاون‪ ،‬چونكە دوای پەكخرانی گوێڕ و شــەمامك هێشتا كار دەكەن و نازانین‬ ‫هەبووە هەر شەش تا حەوت پااڵوگەیەك یەك پەرلەمــان چاودێری نەمــا و پااڵوگەكانیش كێیان لە پشــتە و كــێ نەوتیان بــۆ دابین‬ ‫دەكات”‪.‬‬ ‫بگرن و یەك پااڵوگەی رێكوپێك دروست بكەن باشتر توانییان هەلەكە بقۆزنەوە‪.‬‬ ‫و ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن‪ ،‬بەاڵم ئاوڕیان روونی كردەوە “پااڵوگەكان نایاسایین و هیچ باسی لەوەش كرد كە لە بەرنامەیاندایە قایمقام‬ ‫لێ نەدرایەوە”‪.‬‬ ‫چارەســەرێك نییە و دەبێت لــە چوارچێوەی و بەڕێوەبەری شارەدێكان بانگهێشت بكەن و‬ ‫بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەســت “وشە” یاسادا كار بكەن یان دابخرێن‪ ،‬ناكرێت ئەوان تاوتوێی ئەو پرسە بكەن‪.‬‬


‫كوردستانی‬

‫سۆران ئەحمەد عەبدولكەریم‬

‫دەرمــان و پێداویســتییەكانی نەخــۆش لــەو‬ ‫پێداویســتییە خۆنەویســتانەن كە لە دەرەوەی‬ ‫خواستی مرۆڤ دروست دەبن و پێویستە كۆمەڵگە‬ ‫هەڵســوكەوتی لەگەڵ بكات و بیر لە كێشەكانی‬ ‫بكاتەوە‪ .‬كەرتی تەندروستی وەك دامەزراوەیەكی‬ ‫گشتی خزمەتگوزاریی حكوومەتی قازانج نەویستە‪،‬‬ ‫لە عێــراق بە گشــتی و كوردســتان بەتایبەتی‬ ‫دانیشتوانێكی زۆر چاوەڕوانی خزمەتگوزاریی لەو‬ ‫كەرتەوە دەكەن بەهۆی ئەوەی گشتییە‪.‬‬ ‫بەاڵم شانبەشــانی ئــەم‪ ،‬كەرتــی تایبەتیش لە‬ ‫بواری تەندروســتی بەرەوپێشــچوونی بەدەست‬ ‫هێناوە‪ ،‬ئەمیش هــۆی تایبەتی خۆی هەیە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ڕێكخســتنەوەی سیســتەمی كارگێڕی و دارایی‬ ‫دەزگە تەندروستییەكان هاوكار دەبێ بۆ زیادكردنی‬ ‫داهات و خزمەتگوزاری تەندروســتی‪ .‬دەكرێ بە‬ ‫چەنــد قۆناغێك هەنــگاوەكان جێبەجێ بكرێن و‬ ‫یەكێك لە هەنگاوەكانی ســەرەتا ڕیكخستنەوەی‬ ‫فرۆشــتنی دەرمانە لە دەرمانخانەكانی الكۆاڵن لە‬ ‫شار و شــارۆكەكان كە دەبنە هۆی گەشەكردن و‬ ‫كاركردنی كەرتی تایبەت لە بواری تەندروستی‪.‬‬ ‫ئــەم گەشــەكردنە كەموكورتــی زۆری تیادایە‪،‬‬ ‫هاوكات دەكرێ بە دەستنیشانكردنی كەلێنەكانی‬ ‫و دانانی پالنی چارەسەر بەم هەنگاوانەی خوارەوە‪،‬‬ ‫بوارەكە بۆ پێــش ببرێت و متمانەیش بگەڕێتەوە‪،‬‬ ‫لە كۆتادا بەرژەوەندیی هەموو الیەك رەچاو كراوە‪.‬‬ ‫‪ 1‬زۆریــی ژمــارەی نەخــۆش و كەمیی دەزگە‬‫تەندروستییە تایبەتمەندەكان‪.‬‬ ‫‪ 2‬كۆنیی سیســتمی تەندروســتی و نەگونجانی‬‫لەگەڵ پێشكەوتنە خێراكانی بواری تەندروستی‪.‬‬ ‫‪ 3‬كاركردنی دوو الیەنەی بەشێكی زۆری پزیشك‬‫و كارمەندانی دەزگە تەندروستییەكان لە هەردوو‬ ‫كەرتی گشتی و تایبەت‪.‬‬ ‫‪ 4‬تێكەڵی دەسەاڵت و سنووری كاری ستافەكانی‬‫تەندروستی لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت‪.‬‬ ‫‪ 5‬زۆری قازانــج و خێــرا گەڕانەوەی ســەرمایە‬‫بۆ خاوەنەكــەی‪ ،‬لەبەرئــەوەی نەخۆش بە كاش‬ ‫مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ‪.‬‬ ‫الیەنە خراپەكانی‬ ‫‪ .1‬بەكارهێنانی دەرمان دوور لە چاودێری پزیشك‪.‬‬ ‫‪ .2‬خــراپ هەڵگرتنــی دەرمــان و نەگونجانــی‬ ‫شوێنەكەی و بەسەرچوونی‪.‬‬ ‫‪ .3‬گرانی و جیــاوازی نرخ و كۆنتڕۆڵ نەكردنی بە‬ ‫ئاسانی‪.‬‬ ‫دەكرێــت كاری هەمــە الیەنــە بكــرێ بــۆ‬ ‫ڕێكخســتنەوەی كەرتی تەندروستی‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫كێشــەی دەرمان و جیاوازی نرخــی دەرمان لە‬ ‫دەرمانخانەیەك بۆ یەكێكی تــر كە پێوەندییەكی‬ ‫ڕاســتەوخۆی بە ژیانــی هاوواڵتییانــەوە هەیە‪،‬‬ ‫بوونــی ســەرچاوەی مرۆیــی زۆر و باڵەخانەی‬ ‫پێویست و ژێرخانی تەندروستی پێویست لە شار‬ ‫و شــارۆكەكان‪ ،‬دەتوانرێ هەنگاو بە هەنگاو كاری‬ ‫بۆ بكرێ‪ ،‬فرۆشتنی دەرمان و دەرمانخانەكان ڕێك‬ ‫بخرێتەوە لە ڕێی‪:‬‬ ‫یەكەم‪ :‬زیادكردنی بەشــێك لــە بەڕێوبەرایەتییە‬ ‫گشــتییەكان بــۆ سەرپەرشــتی و دابینكردنی‬ ‫دەرمــان بۆ دەزگــە تەندروســتییەكان و لە هەر‬ ‫شار و شــارۆكەیەك بنكەیەك یا چەند بنكەیەك بۆ‬ ‫فرۆشتنەوەی دەرمان بە نەخۆش بكرێتەوە‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬دابینكردنی ستافی پێویست بۆ بنكەكانی‬ ‫فرۆشــتنی دەرمــان لەژێر چاودێری پزیشــكی‬ ‫دەرمانساز و دەزگەی تەندروستیی شارەكان‪.‬‬ ‫لە سوودەكانی ئەم كارە‪:‬‬ ‫‪ 1‬چاودێریی ورد و یەكبوونی نرخ و كۆنتڕوڵكردنی‬‫هەر پێشــێلكارییەك لە بوونی دەرمانی قەدەغە و‬ ‫ڕێگە پێنەدراو‪.‬‬ ‫‪ 2‬ڕەخساندنی هەلی كار بۆ ژمارەیەك دەرچوو لە‬‫بوارە پێوەندیدارەكان‪.‬‬ ‫‪ 3‬گەڕانــەوەی متمانــەی هاوواڵتییان بۆ دەزگە‬‫تەندروستییەكان‪.‬‬ ‫‪ 4‬بووژانــەوەی بــاری داراییــی دەزگــە‬‫تەندروســتییەكان لــە ڕێــی خەرجكردنەوەی‬ ‫ڕێژەیەك لە قازانجی بەدەستهاتوو‪.‬‬ ‫‪ 5‬هەرزانی و كەمیی نرخی هەمان دەرمان ئەگەر‬‫بەراورد بكرێ بە نرخی بازار‪.‬‬

‫لەگەڵ ئــەوەی بەپێی ئامارەكانی دەســتەی‬ ‫گەشتوگوزاری كوردستان هاتنی گەشتیاران‬ ‫بۆ شــاری هەولێر بەردەوام لــە زیادبووندایە‪،‬‬ ‫بــەاڵم پایتەخــت بەبــێ باخچــەی ئااڵن‬ ‫گەشتیارانی بەڕێ دەكات‪.‬‬ ‫ئەگەر خەڵكی هەولێر بیت‪ ،‬بە ئاسانی ناتوانی‬ ‫بگەیتە ئەو باخچە ئاژەاڵنەی لەسەر رووبەری‬ ‫یەك دۆنم زەوی لە رۆژهەاڵتی شاری هەولێر‬ ‫و رێی بنەســاوە دروســت كــراوە‪ ،‬بەهۆی‬ ‫ئــەوەی رێگەكــەی بێــزارت دەكات و هیچ‬ ‫ناونیشانێكیش لە شەقامە گشتییەكە نابینی‪.‬‬ ‫مــام خەلیل خاوەنی باخچــەی ئاژەاڵنەكەیە‬ ‫و نیگەرانــە لــەوەی ئیــدارەی هەولێــر و‬ ‫دەستەی گەشــتوگوزاری كوردستان بەدەم‬ ‫داخوازییەكانییەوە ناچن‪ .‬ئەو بۆ “وشە” گوتی‪،‬‬ ‫ئەو باخچەیــەی ئاژەاڵن لەســەر خەرجی و‬ ‫توانای خۆم بەرهەم هاتووە‪ ،‬بەاڵم چەند جارێك‬ ‫داوای نۆژەنكردنەوە و گەورەكردنیم كردووە‪،‬‬ ‫وەاڵم نەدراومەتەوە‪.‬‬ ‫لەنــاو باخچــەی ئاژەاڵندا ژمارەیــەك ئاژەڵ‬ ‫دەبینرێت‪ ،‬بــەاڵم پێ دەچــێ گەرما تەنگی‬ ‫پێ هەڵچنیبــن‪ ،‬خاوەنــی باخچەكە روونی‬ ‫دەكاتەوە كە ئەوانەی ســەردانی دەكەن باس‬ ‫لەوە دەكەن تەواوی مەرجەكان لە باخچەكەدا‬ ‫نییە‪ ،‬بــەاڵم هەوڵی داوە پزیشــك و تەواوی‬ ‫پێداویستییەكان بۆ ئاژەڵەكان دابین بكات‪.‬‬ ‫باس لەوەش دەكات كە تــەواوی ئاژەڵەكانی‬ ‫لــە دەرەوەی هەرێمی كوردســتان هێناوەتە‬ ‫هەولێر‪.‬‬ ‫هەر هاوواڵتییەك كاتێك ســەردانی باخچەكە‬ ‫دەكات‪ ،‬بە بلیتی هەزار دینار دەچێتە ژوورەوە‬ ‫بۆ ســەیركردنی ئاژەڵەكان‪ ،‬بەاڵم مام خەلیل‬ ‫لە قســەكانیدا رای گەیاند‪ ،‬ئەو بڕە پارەی بۆ‬

‫هەر هاوواڵتییەك وەردەگیرێت كەمە‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەو ســااڵنە بــڕی ‪ 36‬ملیۆن دینــار دەداتە‬ ‫حكوومەتی هەرێمی كوردســتان لە بەرامبەر‬ ‫كرێی زەوەییەكەیدا‪“ ،‬بــەو هۆیەوە لەڕووی‬ ‫داراییەوە زیان دەكەم سااڵنە‪ ،‬بەاڵم ئارەزووی‬ ‫خۆم بۆ ئــاژەڵ وای كردووە تا ئێســتە درێژە‬ ‫بەكارەكە بدەم”‪.‬‬ ‫خاوەنی باخچەكــە دەڵێ‪ 40“ ،‬جــۆر ئاژەڵم‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم بەهۆی هەڵكەوتەی شوێنەكەی‬ ‫و نەبوونی خزمەتگوزاریی شەقام‪ ،‬هاوواڵتییان‬ ‫كەم سەردانی دەكەن‪ ،‬زۆرترین ئەو كەسانەی‬ ‫ســەردانی باخچەكە دەكەن خەڵكی ناوخۆی‬ ‫هەولێرن‪ ،‬گەشــتیار بەكەمی دێن‪ ،‬زۆربەیان‬ ‫شوێنەكە نازانن یان بەهۆی خراپیی رێگەكەی‬ ‫ناتوانن بێن”‪.‬‬ ‫مام خەلیل زانیاری نییە لەســەر كردنەوەی‬ ‫هیچ باخچەیەكی تری ئــاژەاڵن لە هەولێر و‬ ‫رای گەیانــد كە تەنیا لــە دوورەوە زانیویەتی‬

‫گوایە باخچەیەكی تری ئاژەاڵن دەكرێتەوە و‬ ‫خاوەنەكەی ناناسێت‪.‬‬ ‫شیالن عەلی هاوواڵتییەكی شاری كەركووكە‬ ‫بەمەبەســتی گەشــت ســەردانی هەولێری‬ ‫كردووە‪ ،‬ئەو بۆ “وشــە” دەڵــێ‪“ ،‬لە هەولێر‬ ‫زۆر بــەدوای باخچــەی ئاژەاڵنــدا گەڕاین‪،‬‬ ‫سەرئەنجام ناونیشانی ئەو باخچەیان پێ داین‪،‬‬ ‫بەاڵم دەركــەوت زۆر بێ كوالیتییە و ناتوانێت‬ ‫پێشوازی لە گەشتیاری زۆر بكات”‪.‬‬ ‫ئاماژەی دا‪“ ،‬ئەوانەی بۆ گەشت روو لە هەولێر‬ ‫دەكەن‪ ،‬دەیانەوێت بچنە باخچەیەكی ئاژەاڵنی‬ ‫مۆدێــرن‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە ئــەوە لە پایتەخت‬ ‫نییە”‪.‬‬ ‫لە بەرامبەردا نادر رۆستی گوتەبێژی دەستەی‬ ‫گەشتوگوزاری كوردســتان لەبارەی نەبوونی‬ ‫باخچەی ئــاژەاڵن لە هەولێر‪ ،‬بە”وشــە” ی‬ ‫راگەیانــد‪ ،‬ئــەو باخچەیەی هەیــە بە پارەی‬ ‫قەرزی گەشتیاری پێشــتر نۆژەن كراوەتەوە‪،‬‬

‫بەاڵم كێشەی شــوێنی هەیە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی‬ ‫چەند جارێك داوای كردووە شوێنەكەی فراوان‬ ‫بكرێت‪ ،‬بەاڵم رەزامەندی بۆ نەدراوە‪.‬‬ ‫ئەو دەڵــێ‪“ ،‬ئێســتە باخچەیەكــی ئاژەاڵن‬ ‫نزیكــەی ‪ 200‬دۆنمــە لــە نزیك شــارەدێی‬ ‫كەسنەزان لە تەواوبووندایە و دەكرێت بكرێتە‬ ‫باخچەیەكی نێودەوڵەتیی ئاژەاڵن”‪.‬‬ ‫گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری كوردستان‬ ‫دووپاتــی كردەوە‪“ ،‬ئەو باخچــەی ئاژەاڵنەی‬ ‫هەیــە ســوودێكی ئەوتۆی بە گەشــتیارانی‬ ‫هەولێر نەگەیاندووە و دەكرێت بڵێین هەولێر‬ ‫بەبێ باخچــەی ئاژەاڵن گەشــتیارانی بەڕێ‬ ‫دەكات”‪.‬‬ ‫هاوكات لوقمان شێروانی گوتەبێژی دەستەی‬ ‫ژینگەی هەرێمی كوردســتان‪ ،‬بە”وشــە”ی‬ ‫راگەیاند‪ ،‬دەســتەكەمان رێنوێنــی داوە بەو‬ ‫باخچەیە و نابێت هیچ ئاژەڵێك بەبێ رەزامەندیی‬ ‫دەستەی ژینگە‪ ،‬بهێنرێتە كوردستان‪.‬‬

‫ئەو نەخۆشــییەی بەرۆكــی دار گوێزەكانی‬ ‫هەورامانی گرتــووە‪ ،‬لەالیەن باخدارەكانەوە‬ ‫بە "الڕەشــە" ناو دەبرێت‪ ،‬وەك لەتیف باسی‬ ‫دەكات‪" ،‬لە توێكڵی قەدی دارەكەوە شلەیەكی‬ ‫مەیلەو ڕەش وەك دۆشاو و رووبەهەنار دێتە‬ ‫دەرەوە و ئیتر دارەكە وشك دەبێت"‪.‬‬ ‫"ئەگەر وا بڕوات ڕەنجی خۆمان و باوباپیرمان‬ ‫بــە هــەدەر دەڕوات و لەنــاو دەچێــت‪ ،‬لە‬ ‫كاتێكدا بەشــێك لەو دار گوێزانە بەدەســتی‬ ‫باپیرانمان چێنــراون‪ ،‬داواكارین حكوومەت‬ ‫بەدەنگمانــەوە بێت و هۆی ئەو نەخۆشــییە‬ ‫بدۆزرێتەوە و چارەسەر بكرێت"‪.‬‬ ‫هەورامان یەكێكە لە ناوچە گەشتیاریی و پڕ‬ ‫داهاتەكانی كوردستان و رۆژانە لە نا و‬ ‫چەكانی عێراق و كوردســتانەوە گەشــتیار‬ ‫رووی تێدەكەن‪.‬‬ ‫نەورۆز جەمیل خاوەنــی باخێكە لە تەوێڵە‪،‬‬

‫بە"وشــە" دەڵێ‪" ،‬ئەو نەخۆشــییە‪ ،‬كوشندە‬ ‫و دەگمەنە‪ ،‬پرســیارم لە زۆر كەس كردووە‬ ‫پێشتر نەخۆشی لەو شێوەیەیان نەبینیوە"‪.‬‬ ‫روونی كردەوە‪" ،‬نەخۆشــییەكە الڕەشە یان‬ ‫بنەوشــكەی پێ دەڵێن‪ ،‬ئێســتە لە تەوێڵە‬ ‫نزیكــەی ‪ 500‬دارگوێــزی وشــك كردووە‬ ‫كــە درەختی زۆر گــەورە و بەتەمەنن‪ ،‬بۆیە‬ ‫مەترسی وشكبوونی دارگوێزەكانی تر هەیە"‪.‬‬ ‫بەگوتــەی ئەو باخــدارەی تەوێڵە‪ ،‬لەالیەنی‬ ‫حكوومەتــەوە دەرمان بە خــاوەن باخەكان‬ ‫دەدرێت بۆ دارە نەخۆشەكان كە هێشتا وشك‬ ‫نەبوون‪.‬‬ ‫"بەاڵم ئەگەر ئەم نەخۆشــییە چارەســەر و‬ ‫بنبڕ نەكرێت‪ ،‬زیانێكی گەورە لە سروشــت‬ ‫و ناوبانگــی هەورامان دەكەوێــت‪ ،‬چونكە‬ ‫هەورامــان بە گوێز ناســراوە"‪ ،‬جەمیل وای‬ ‫گوت‪.‬‬

‫هاوكات ســتار مەحموود ساڵح بەڕێوەبەری‬ ‫گشتیی كشــتوكاڵی هەڵەبحە بەوەكالەت‪،‬‬ ‫بە"وشە"ی راگەیاند‪ ،‬ئەو نەخۆشییەی لە دار‬ ‫گوێزەكانی هەورامانی داوە‪ ،‬نەخۆشــییەكی‬ ‫كەڕوویییە و خۆڕســكییە‪ ،‬لە ڕێی هەوا و ئاو‬ ‫و بەریەككەوتنــەوە دەگوازرێتــەوە و چووە‬ ‫شوێنەكەوە بە زوویی و ئاسان باڵو دەبێتەوە‬ ‫و ئەگەر دەرمان و چارەســەری پێویســتی‬ ‫بــۆ نەكرێت‪ ،‬دەبێتــە هــۆی لەناوچوون و‬ ‫وشكبوونی دار گوێزەكان"‪.‬‬ ‫بەگوتــەی خۆی‪ ،‬بەڕێوەبەرایەتی گشــتیی‬ ‫كشــتوكاڵی هەڵەبحــە‪ ،‬دوو تیمیــان بــۆ‬ ‫قەاڵچۆكردنــی نەخۆشــییەكە پێك هێناوە‪،‬‬ ‫تیمەكان سەردانی خاوەن باخەكان دەكەن‪،‬‬ ‫جگە لە پێدانی دەرمان‪ ،‬رێنوێنیی تایبەت بە‬ ‫چارەسەریی نەخۆشــییەكە باڵو دەكەنەوە و‬ ‫بڕیارە تا مانگێك لە هەورامان بمێننەوە‪.‬‬

‫دار گوێزەكانی هەورامان نەخۆشن‬

‫وشە‪ /‬شەفیق بانیشاری‬

‫ماوەیەكە دار گوێزەكانی هەورامان دووچاری‬ ‫نەخۆشــییەكی كوشــندە بوون‪ ،‬تا ئاستێك‬ ‫خاوەن باخەكان مەترســی وشــكبوونی دار‬ ‫گوێزەكانیان ال دروست بووە‪.‬‬ ‫حەمەكەریم لەتیــف یەكێك لە باخدارەكانی‬ ‫هەورامان‪ ،‬بۆ "وشــە" باســی لــەوە كرد كە‬ ‫لە پــاش ڕاپەڕینــی ‪1991‬ەوە هاتوونەتەوە‬ ‫هەورامــان و دەســتیان بە دروســتكردنی‬ ‫باخەكانیان كردووەتەوە‪ ،‬بەاڵم ئێســتە دار‬ ‫گوێزەكان تووشی نەخۆشی بوون و مەترسی‬ ‫لە ناوچوویان هەیە‪.‬‬ ‫ئەو كە ئەزموونی لــە باخداریدا زۆرە‪ ،‬دەڵێ‪،‬‬ ‫"دار گوێزمان هەیە تەمەنی زیاتر لە ‪ 20‬ساڵە‬ ‫و ئێستە وشك بووە"‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫دەرمانخانەی‬ ‫الكۆاڵن و‬ ‫گێڕانەوەی متمانە‬

‫وشە‪ /‬هەولێر‬

‫گەشتیارانی بەڕێ دەكات‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫هەولێر بەبێ باخچەی ئاژەاڵن ‪15‬‬


‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪16‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫تریفە لەبەر‬ ‫خۆشەویستەكەی وازی لە‬ ‫هاوسەر و منداڵەكانی‬ ‫هێنا‬

‫وشە‪ /‬ئیڤان عەبدوڕەحمان‬ ‫ژنێكی تەمەن ‪ ٣٠‬ســاڵ لە سلێمانی كە دایكی‬ ‫دوو منداڵە‪ ،‬لەســەر مێردەكەیــەوە پێوەندی‬ ‫لەگەڵ پیاوێكی خاوەن خێزاندا دروست دەكات‪،‬‬ ‫ســێ ســاڵ پێوەندیدا دەبن‪ ،‬دواتر بڕیار دەدەن‬ ‫بچنــە دەرەوەی واڵت و خێزانەكانیــان جــێ‬ ‫بهێڵن و پێكــەوە ڕابكەن‪ ،‬بەاڵم كاتێك ژنەكە لە‬ ‫هاوسەرەكەی جیا دەبێتەوە‪ ،‬خۆشەویستەكەی‬ ‫پێی دەڵێت "ئەگەر خاوەن شەرەف بوویتایە‪ ،‬لە‬ ‫هاوسەرەكەت جیا نەدەبوویتەوە و ئەویش وازی‬ ‫لێ دێنێت"‪.‬‬ ‫"تریفــە" ژنێكــی بااڵبــەرز‪ ،‬ســپی پێســتی‬ ‫چاوڕەش‪ ،‬هەتــا بڵێ هێمن‪ ،‬بە لەدەســتدانی‬ ‫خۆشەویســتەكەی‪ ،‬باری دەروونیی تێكچووە‪،‬‬ ‫ئەو ئێســتە لە ئەڵمانیا دەژیی‪ ،‬بڕیــارە كۆتای‬ ‫ئەمساڵ بەیەكجاری بگەڕێتەوە كوردستان‪.‬‬ ‫تریفە بەســەرهاتی خۆی بۆ "وشە" دەگێڕێتەوە‪،‬‬ ‫"تەمەنم ســێ ســاڵ بوو دایكــم كۆچی دوایی‬ ‫كرد‪ ،‬باوكیشــم ژنی دووەمی هێنایەوە‪ ،‬تا بووم‬

‫بە شەش ســاڵ لەژێر لێدان و ئازاردانی باوەژندا‬ ‫ژیــام‪ ،‬دواتر خاڵــم و نەنكم منیان بــردە ماڵی‬ ‫خۆیان‪ ،‬لــەوێ ژیانێكی زۆر خۆشــم هەبوو‪ ،‬تا‬ ‫ئەوكاتــەی خاڵم ژنی هێنا‪ ،‬ئیتــر ژنەكەی هەر‬ ‫ڕۆژە و بەبیانوویەك دەیویســت بە دەستی خاڵم‬ ‫بە لێدانم بدات‪ ،‬بۆیە بــە ناچاری لە تەمەنی ‪١٧‬‬ ‫ساڵیدا هاوسەرگیریم كرد"‪.‬‬ ‫تریفە شــوو بە "ئەحمەد" دەكات‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫ماوەی چەند هاوســەرەكەی بێكار بووە‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ماڵی خــەزووری دەژین‪ ،‬وەك تریفە ئاماژەی پێ‬ ‫دەكات‪" ،‬لە ماڵی باوكی ئەحمەد بەهۆی نەبوونی‬ ‫و هەژارییــەوە زۆر بە قورســی ژیایــن"‪ ،‬بۆیە‬ ‫نەنكی ماڵی بۆ جیا دەكاتەوە و خۆشــی هەموو‬ ‫خەرجییەكی بۆ دابین دەكات‪.‬‬ ‫تریفە پاش لەدایكبوونــی دوو منداڵ‪ ،‬پێوەندی‬ ‫خۆشەویســتی لەگەڵ پیاوێكی تر بۆ دروســت‬ ‫دەبێت‪" .‬ڕێبین شــۆفێری تاكســی بوو‪ ،‬منیش‬ ‫ڕۆژێك لەگەڵ كچ و كوڕەكەم لە بازاڕەوە لەگەڵی‬ ‫گەڕاینەوە ماڵ‪ ،‬ســەیركردنی هەردووكمان بۆ‬ ‫یەكتر جیاواز بوو‪ ،‬پێش دابەزینم پێی گوتم ئەوە‬ ‫كارتەكەمە هەركات پێویستت بە تاكسی بوو لە‬

‫خزمەتم‪ ،‬ئیتر وردە وردە پێوەندیمان دروســت‬ ‫بوو‪ ،‬دوای ئــەوەی ئەحمەد بوو بە پاســەوانی‬ ‫سنوور‪ ،‬ئیتر ئێمە پێوەندییەكەمان زیاتر پەرەی‬ ‫سەند‪ ،‬چونكە ئەو چەند شــەوێك لە دەوام بوو‪،‬‬ ‫منیش كاتــی زۆرترم هەبوو بــۆ ئەوەی لەگەڵ‬ ‫ڕێبین بم"‪ ،‬تریفە وای گوت‪.‬‬ ‫تریفە‪ ،‬ئەحمەدی هاوســەری و ڕێبین بەیەكتر‬ ‫دەناسێنێت‪ ،‬بە ئەحمەد دەڵێت "ڕێبین پیاوێكی‬ ‫زۆر ڕێكوپێكە و بە نرخێكی زۆر كەم هاتوچۆمان‬ ‫پێ دەكات‪ ،‬بۆیــە زۆر دڵنیــام لەگەڵی چونكە‬ ‫خاوەن ژن و منداڵە"‪.‬‬ ‫لێرەوە پێوەندیی نێوانیان دەبێت بە پێوەندییەكی‬ ‫خێزانی‪ ،‬پێوەندییەكە بەشێوەیەك بووە‪ ،‬چەندان‬ ‫جار بە خێزانی سەردانی ماڵی یەكتریان كردووە‬ ‫و لە ماڵی یەكتر ماونەتەوە‪.‬‬ ‫"مونیرە" دایكــی ڕێبین‪ ،‬ئــاگاداری پێوەندیی‬ ‫كوڕەكەیەتی لەگــەڵ تریفە‪ ،‬بە"وشــە" دەڵێ‪،‬‬ ‫"لــە ســەرەتای پێوەندییەكەوە ئــاگادار بووم‪،‬‬ ‫زۆر بە كوڕەكەمم گوت لــەو ژنە و خێزانەكەی‬ ‫دوور بكەوێتــەوە‪ ،‬بەاڵم ســوودی نەبوو‪ ،‬دواتر‬ ‫ژنەكەیشــی زانــی‪ ،‬تەنانەت منداڵەكانیشــی‬

‫دەیانزانــی باوكیان حەزی لــە تریفەیە‪ ،‬چونكە‬ ‫هاتوچۆی ماڵی یەكتریان دەكرد‪ ،‬ژنەكەی ڕێبین‬ ‫بێدەنگ بووبوو‪ ،‬چونكە ڕێبینی كوڕم هەڕەشەی‬ ‫كوشتنی لێ كردبوو ئەگەر هیچ قسەیەك بكات"‪.‬‬ ‫"تریفە ژنێكی زۆر باش بوو كوڕەكەی من تێكی‬ ‫دا‪ ،‬ئێمــە ئێســتەیش پێوەندیمان هــەر هەیە‬ ‫لەگــەڵ تریفە‪ ،‬چونكە كوڕی مــن ژیانی ئەوی‬ ‫تێك دا‪ ،‬رێبین ناهەقــی بەرامبەر خێزانی خۆی‬ ‫و خێزانی تریفەیش كــرد‪ ،‬چونكە من ئاگادارم‬ ‫تریفە لەپێناوی ئــەودا چی دەكرد" مونیرە وای‬ ‫گوت‪.‬‬ ‫دواجار ڕێبین و تریفە بڕیار دەدەن بچنە دەرەوەی‬ ‫واڵت و خێزانەكانیان جێ بهێڵن‪ .‬خێزانی ڕێبین‬ ‫بە پالنەكەیان دەزانێــت‪ ،‬بۆیە ناچێت لەگەڵی و‬ ‫ڕێگە نادات منداڵەكانیشی ببات‪ ،‬ڕێبین بە تەنیا‬ ‫دەچێتە توركیا و چاوەڕوانی تریفە دەكات‪ ،‬تریفە‬ ‫زێڕەكانی دەفرۆشــێت و خــۆی و منداڵەكانی‬ ‫دەچن بــۆ توركیــا‪ ،‬ئەحمەدی هاوسەریشــی‬ ‫هەموو ماڵەكەی دەفرۆشــێت و دواتر دەچێت‪،‬‬ ‫لــە توركیاوە پێكەوە دەچن بــۆ ئەڵمانیا‪ ،‬كاتێك‬ ‫دەگەنە ئەڵمانیا‪ ،‬هەر لەناو كەمپدا تریفە لەگەڵ‬

‫مێردەكەی ناخۆشی دروست دەكات و پێی دەڵێ‬ ‫دەبێت لێم جیا بیتەوە‪.‬‬ ‫ئەو حەماســەی تریفە لە بڕوای زۆری بە ڕێبین‬ ‫دروســت بوو بوو‪ ،‬تا ئێرە زۆرینــەی كارەكتەرە‬ ‫سەرەكییەكانی هەردوو خێزانەكە بە پێوەندییەكە‬ ‫دەزانن‪ ،‬ئەوەی بێ ئاگا ماوەتەوە‪ ،‬ئەحمەدە‪.‬‬ ‫تریفــە لەپێنــاو رێبیــن‪ ،‬زۆر ئاســان داوای‬ ‫جیابوونەوەی لە هاوســەرەكەی كردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وەك خۆی ئاماژەی بــۆ دەكات "دوای تەاڵقدانم‬ ‫چوومە الی ڕێبیــن و پێم گوت ئیتــر ئازادم و‬ ‫دەتوانین بچین بۆ واڵتێكــی تر و پێكەوە بژین‪،‬‬ ‫ڕێبیــن زۆری لێــدام و پێی گوتم تــۆ ژنێكی‬ ‫بێشــەرەفی‪ ،‬ئەگەرنا دوو منداڵ و مێردت بۆ من‬ ‫جێ نەدەهێشت"‪.‬‬ ‫ئێســتە تریفە بەتەنیا لە ئەڵمانیا دەژیی‪ ،‬هاوسەر‬ ‫و منداڵەكانــی لە الیــەك و لەالیەكی تر رێبینی‬ ‫لە دەســت چووە‪ .‬تریفە باس لەوە دەكات ئێستە‬ ‫گەیشتووە بە كۆتا خاڵ و بڕیارە بێتەوە كوردستان‬ ‫و لەگەڵ دایكی ڕێبین بژی‪ .‬چونكە ئەڵمانیا پڕە‬ ‫لەو برینانەی ئەو بیستن یاخۆ بینینیان لەالیەن‬ ‫تریفەوە‪ ،‬دەكولێنەوە و خەمی قووڵی دەدەنێ‪.‬‬

‫دەربەندیخانتینوویەتی‬

‫پڕۆژەی راكێشانی ئاوی پاك بۆ دەربەندیخان لەسەر‬ ‫پشتی كیسەڵ دەڕوات‬ ‫وشە‪ /‬سەبری هۆرینی‬ ‫چــوار ســاڵ بەســەر دەســتكردن بــە‬ ‫جێبەجێكردنــی پــڕۆژەی ئــاوی پــاك بۆ‬ ‫خواردنەوە لە دەربەندیخان ‪66/‬كم باشووری‬ ‫سلێمانی‪ /‬تێپەڕ دەبێت‪ ،‬بەاڵم هێشتا بەگوتەی‬ ‫كۆمپانیای جێبەجێــكار‪50% ،‬ی كارەكانیان‬ ‫تەواو كــردووە‪ .‬هەردوو الیەنــی كۆمپانیا و‬ ‫یەكــەی كارگێڕیی ســنوورەكە حكوومەت‬ ‫تۆمەتبار دەكەن بە خەرج نەكردنی گوژمەی‬ ‫پێویست بۆ پڕۆژەكە‪.‬‬ ‫كارزان عەلــی گەنجێكــی دانیشــتووی‬ ‫دەربەندیخــان‪ ،‬بە”وشــە” دەڵــێ‪“ ،‬پێــش‬ ‫دروســتبوونی تەنگژەی دارایی‪ ،‬حكوومەت‬ ‫مــوژدەی پێدایــن كە پــڕۆژەی ئــاوی پاك‬ ‫بــۆ خواردنەوە لــە دەربەندیخــان جێبەجێ‬ ‫دەكرێت‪ ،‬بەاڵم شــەش ســاڵ بەســەر ئەو‬ ‫پڕۆژەیــەدا تێپەڕ دەبێت و هێشــتا ئەنجامی‬ ‫نییە”‪.‬‬ ‫هــاوكار قــادر سەرپەرشــتیاری گرووپــی‬ ‫هەڵوێســت لــە شــارۆكەی دەربەندیخان‪،‬‬ ‫بە”وشە”ی گوت‪ ،‬ماوەی ‪ 10‬ساڵە دانیشتوانی‬ ‫شــارۆكەی دەربەندیخان‪ ،‬بە دەست پیسیی‬ ‫ســەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان دەناڵێنن و‬ ‫پیســی ئاوەكە بووەتە مەترسییەكی گەورە بۆ‬ ‫سەر ژیانیان‪.‬‬ ‫ئەو دەڵێ‪“ ،‬چەندان خۆپیشاندان و گردبوونەوە‬ ‫ئەنجــام دراوە‪ ،‬بەاڵم الیەنە بەرپرســەكانی‬ ‫حكوومــەت هەموو جارێك بۆ ســاردكردنەوە‬ ‫هاوواڵتییــان بەڵێــن دەدەن و جێبەجێــی‬ ‫ناكەن”‪.‬‬ ‫پڕۆژەی ئاوی پاكی خواردنەوە لە ســنووری‬ ‫دەربەندیخان لە ســەرەتای ســاڵی ‪2013‬دا‬ ‫دەســت بــە جێبەجێكردنــی كــراوە‪ ،‬ئەو‬ ‫كۆمپانیایەی یەكەمجار گرێبەســتی لەگەڵ‬

‫كرا‪ ،‬پڕۆژەكەی بەنیوەچڵی جێ هێشــتووە و‬ ‫دواتــر كۆمپانیای “ئۆهیتــان”ی توركی وەك‬ ‫كۆمپانیای دووەم دەســتبەكار بــووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هێشتا كارەكان بە ئەنجام نەگەیشتوون‪.‬‬ ‫ســینان یوڵدز سەرپەرشــتیاری پڕۆژەكە‪ ،‬بۆ‬ ‫“وشــە”ی روون كــردەوە كــە تەواوكردنی‬ ‫پــڕۆژەی پااڵوتنــی ئــاوی دەربەندیخــان‬ ‫پێویســتی بــە ‪ 20‬ملیــۆن دۆالرە‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫حكوومەت تەنیا چوار ملیۆن دۆالری رادەست‬ ‫كردوون‪ .‬ئەو دەڵێ‪“ ،‬ئێمە نۆ ملیۆن دۆالرمان‬ ‫لە پارەی خۆمان خەرج كردووە‪ ،‬تەنیا ‪50%‬ی‬ ‫پڕۆژەكەمــان تــەواو بــووە و ئەویتر بەهۆی‬ ‫تەرخان نەكردنی پارەوە وەستاوە و ناتوانرێت‬ ‫تەواو بكرێت”‪.‬‬

‫كارەكانی پاككردنــەوەی ئاوی دەربەندیخان‬ ‫لەرێــی پااڵوتن و دانانی فلتــەرەوە‪ ،‬دەبوو لە‬ ‫مانگی ئابی ســاڵی ‪ 2014‬تەواو بكرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ئەو ماوەیە‪،‬‬ ‫هێشتا تەواو نەبووە‪.‬‬ ‫ناسیح مەال حەسەن قایمقامی دەربەندیخان‪،‬‬ ‫بۆ “وشــە”ی دووپات كردەوە‪“ ،‬بەشــەكانی‬ ‫میكانیــك و ئەلیكترۆنــی و كارەبای پڕۆژەكە‬ ‫تــەواو نەكراون‪ ،‬ئەگەر پــارە تەرخان بكرێت‬ ‫بەزوویی تەواو دەبێت”‪.‬‬ ‫ئــەو دەڵێ‪“ ،‬لە رێــی بەرپرســانی پارێزگای‬ ‫ســلێمانییەوە پێوەندیمان بــە ئەنجوومەنی‬ ‫وەزیرانــی كوردســتانەوە بەتایبەت جێگری‬ ‫ســەرۆكی حكوومەت كردووە بۆ تەواوكردنی‬

‫پڕۆژەكە‪ ،‬بــۆ ئەوەی لە تەنگژەی دارایی بەدەر‬ ‫بكرێت‪ ،‬بەاڵم وەاڵمی ئەرێنیمان نەدراوەتەوە”‪.‬‬ ‫ئــازاد ئەحمــەد ســەرۆكی رێكخــراوی‬ ‫ژینگەپارێزی لە گەرمیان‪ ،‬بۆ”وشــە”ی روون‬ ‫كردەوە‪“ ،‬هۆی پیســبوونی ئاوی دەریاچەی‬ ‫دەربەندیخان‪ ،‬تێكەڵبوونی ئاوەڕۆی سلێمانی و‬ ‫ئاوی تانجەڕۆیە كە خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی‬ ‫كارگــەكان هەڵدەڕژێنێتە ناویــەوە و تێكەڵ‬ ‫بەئاوی دەریاچەی دەربەندیخان دەبێتەوە”‪.‬‬ ‫مــاوەی حــەوت ســاڵە ئــاوی دەریاچەی‬ ‫دەربەندیخان بــۆ خواردنــەوە و بەكارهێنان‬ ‫ناشێ‪ ،‬ئەو ئاوە‪ ،‬رەنگ و بۆن و تامی هەیە كە لە‬ ‫پێناسەی ئاوی پاكدا هەرسێ تایبەتمەندییەكە‬ ‫“رەت كراوەن”‪.‬‬

‫نزیكەی سێ هەزار لە زیندانییەكانی ئەنفال لە‬ ‫مووچە بێبەش كراون‬

‫وشە‪/‬گەرمیان‪-‬سەبری هۆرینی‬

‫لــە ســنوری گەرمیــان نزیكەی ســێ هەزار‬ ‫زیندانی ئەنفال تا ئێستە وەك زیندانیی سیاسی‬ ‫مووچەیان بۆ نەبڕاوەتەوە‪ ،‬بەرپرســان و الیەنە‬ ‫پێوەندیدارەكان هۆكارەكەی بۆ تەنگژەی دارایی‬ ‫دەگێڕنەوە‪.‬‬ ‫ئیبراهیــم محەمەد یەكێك لــە زیندانیكراوانی‬ ‫سەردەمی ئەنفال‪ ،‬بە"وشە"ی راگەیاند كە وێڕای‬ ‫ئەوەی دەیان كەسی تر مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوان لە مووچە بێبەش كراون‪.‬‬ ‫دایكــی ئــارام لــە شــارەدێی رزگاری زێدی‬ ‫بەجێماوانی ئەنفال‪ ،‬بۆ "وشــە"ی روون كردەوە‪،‬‬

‫"ســاڵی ‪ 1988‬لەناو زینــدان دوو منداڵم بوو‪ ،‬لە‬ ‫گرتووخانەی بەعسدا نانی رەق و ئاوی گەرمیان‬ ‫پێ دەداین‪ ،‬كەســوكارمان هەموو زیندەبەچاڵ‬ ‫كران و تا ئێستەش مووچەمان بۆ نەبڕاوەتەوە"‪.‬‬ ‫پاڵپشت بە یاســای ماف و ئیمتیازاتی گیراوان و‬ ‫زیندانیانی سیاسی كە ساڵی ‪ 2011‬لە پەرلەمانی‬ ‫كوردستان پەسند كراوە‪ ،‬ئەوانەی لە شااڵوەكانی‬ ‫ئەنفال زیندانی كراون‪ ،‬مووچەیەكی مانگانەیان بۆ‬ ‫دابین دەكرێت‪ ،‬بەاڵم ئەو مووچەیە تەنیا بەشێك‬ ‫لەو گیراوانەی قۆناغەكانی ئەنفالی گرتووەتەوە و‬ ‫زۆری تر‪ ،‬لێی بێبەشن‪.‬‬ ‫فەرهاد تۆفیق بەرپرســی كۆمەڵــەی زیندانییە‬ ‫كوردستان‪/‬نووســینگەی‬ ‫سیاســییەكانی‬

‫گەرمیان‪ ،‬بە"وشــە"ی گوت‪ ،‬چەندان لیســتی‬ ‫نــاوی زیندانییانی ســەردەمی ئەنفــال ئامادە‬ ‫كراون‪ ،‬لیســتەكانی یەك تا هەشــت مووچەیان‬ ‫بــۆ بڕاوەتەوە‪ ،‬بــەاڵم ئەو ناوانــەی كەوتوونەتە‬ ‫لیســتەكانی نۆ بۆ ‪ 11‬لــە ئەنجوومەنی وەزیران‬ ‫ماونەتەوە و رەزامەندییان لەسەر نەدراوە‪.‬‬ ‫روونی كردەوە‪" ،‬لیستی ژمارە نۆ‪ 474 ،‬ناو‪ ،‬لیستی‬ ‫ژمارە ‪ 10‬ناوی ‪ 239‬كەس و لیستی ‪ 11‬ناوی ‪515‬‬ ‫كەس و لیستی ژمارە ‪ 12‬ناوی ‪ 580‬كەسی لەخۆ‬ ‫گرتووە‪ ،‬ئەوە جگە لە لیستێكی تر كە ناوی ‪324‬‬ ‫كەس لەخۆ دەگرێــت و هیچ كامیان مووچەیان‬ ‫بۆ نەبڕاوەتەوە"‪.‬‬ ‫بەگوێرەی بەدواداچوونی كۆمەڵە و رێكخراوەكانی‬

‫پێوەست بە ئەنفال و زیندانییانی سیاسی‪ ،‬هۆی‬ ‫دابیــن نەكردنی مووچە بۆ ئــەو ناوانە‪ ،‬لەالیەن‬ ‫حكوومەتەوە بۆ تەنگژەی دارایی دەگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫فەتاح تەنیا دامەزرێنــەری "رێكخراوی ‪/ "14/4‬‬ ‫تایبەت بە دۆزی ئەنفال‪ /‬بۆ "وشــە" ئاماژەی دا‬ ‫"الیەنە پێوەندیدارەكانی وەك وەزارەتی كاروباری‬ ‫شــەهیدان و كۆمەڵەی زیندانییە سیاسییەكان‬ ‫بە كەمتەرخەم دەزانین لەو دۆسیەیەدا‪ ،‬ناكرێت‬ ‫چەنــد هەزار كەســێك مووچەیــان پێ بدرێت‬ ‫و چەنــد هەزار كەســێكی تر بێبــەش بكرێن‪،‬‬ ‫لە كاتێكــدا یاســاكە هەموویــان دەگرێتەوە‪،‬‬ ‫بۆیــە پێویســتە حكوومەت چارەســەری ئەو‬ ‫نادادپەروەرییە بكات"‪.‬‬


‫خودای بااڵدەســت‪ ،‬خودای دلۆڤان و مەزن‪ ،‬دروســتكەری گەردوون‬ ‫و زەوی و ئاســمان‪ ،‬لــە پاداشــتی پەرســتن و جێبەجێكردنی ئەركە‬ ‫ئاینییەكان‪ ،‬بەهەشــت دەكات بە دیاری و خەاڵت‪ ،‬هاوكات دۆزەخی بۆ‬ ‫كەســانی دوورە خوایی داناوە‪ .‬هەڵبەت ئەعرافیشــی بۆ كەسانی نیوە بە‬ ‫نیوەی چاكە و خراپە داناوە‪ .‬خودا بەهەشــتی وا ناساندووە كە دوایین و‬ ‫خۆشــترین شوێن و مەنزڵی مرۆڤەكانە‪ ،‬چێژســتانە و خۆشییەكەی بێ‬ ‫سنوور و بێ وێنەیە‪ ،‬بە سەوزایی داپۆشراوە و ڕووباری شەراب و هەنگوین‬ ‫و ئاو‪ ،‬لەگەڵ حۆرییە بێ وێنەكان‪ ،‬سروشت و ژینگەی بەهەشت خۆشتر‬ ‫و دڵگیرتر دەكەن‪.‬‬ ‫ئەم وەســپەی خودا‪ ،‬زیاتر وابەســتەیە بە ڕەگەزی عەرەب و عەرەبزمان‬ ‫و عەرەبســتان‪ .‬چونكە بیابانی عەرەبی خاڵییە لە هەموو ئەو وێناكردنەی‬ ‫خودا بۆ عەرەب و عەربستان‪ ،‬ئەو وێناكردنەی داهاتووی مرۆڤ لە دوای‬ ‫مردن‪ ،‬هانی عــەرەب دەدا بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێكی بەدەســتهێنانی‬ ‫بەهەشت بدەن لە پەرستن و جێبەجێكردنی ئەركەكانی ئاینی‪.‬‬ ‫ئەو ســەردەمەی ئەم باســە لە ئارادا بوو‪ ،‬عەرەب شارەزایی و ئاشنایەتی‬ ‫بــە ناوچە گەشــتیاری و دڵڕفێن و هاوشــێوەكانی بەهەشــت نەبوو‪/ ،‬‬ ‫ئەگەر هاوشێوەی بەهەشــت نەبێ‪ /‬وێنای دوا مەنزڵ دەدا‪ .‬لە سەردەمی‬ ‫تەكنەلۆجیــا و بچووكبوونــەوەی دنیا و ئاشــنابوونی خەڵــك بە دنیای‬ ‫سەرزەوی و شوێنە گەشتیارییەكانی كوردستان‪ ،‬هەورامان بووە مەنزڵی‬ ‫عەرەبەكان‪.‬‬ ‫لەكاتی سەردانیكردنی ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستان‪ ،‬بەتایبەتی ئەو‬ ‫شوێنانەی ئاو و ســەوزایی بە پاڵ یەكەوەن و شنەبای نەسیم و شەماڵی‬ ‫ئێــواران تێكەڵ و ئالوودەی یەكتر دەبن‪ ،‬خــوڕە و هاژەی ئاو بەرگوێ و‬ ‫جەســتەت دەكەوێ‪ ،‬هەســتێكی تایبەت و ڕۆحێكی پــاك و ئارامت ال‬ ‫دروست دەبێ ‪/‬هەست دەكەی بەشێك لە دنیای بەهەشت لەسەر زەوین‪،/‬‬ ‫زەوینی كوردستان هەیە‪.‬‬ ‫لە گەشــتێكی پڕ ماریفەتانەی دۆست و هاوڕێیانەدا بۆ ناوچە سەوزایی و‬ ‫جۆگەلە ئاو و ژینگە تایبەتەكەی هەورامان‪ ،‬بە بەركەوتنی بای وەشت و‬ ‫گوێگرتــن لە چریكە و واڕی ناو كەژ و دارە بااڵبەرزەكان‪ ،‬بینینی عەرەب‬ ‫زمانەكانی باشووری عێراق لە تەك چك چكەی دەرە گوریچەوە كۆی بیری‬ ‫منی بەالی خۆیاندا ڕاكێشا‪.‬‬ ‫عەرەبەكانی باشووری عێراق و ناوچە عەرەبییەكان لەكاتی سەردانیكردن‬ ‫و بینینی ئــەو دیمەنەی هەورامان واقیان وڕ دەبوو‪ ،‬بە هیچ هەســت و‬ ‫پەیڤێك ئەو بابەتە ڕۆحییەیان بۆ نەدەهاتە گوزارشتكردن‪ ،‬كاتێك دیمەنی‬ ‫هاوشێوەی بەهەشتی ڕۆژی دوایی وەچاوی خۆیان دەبینین لە دەرگەی‬ ‫هەورامان‪ .‬لە ســاتی دەرچوونیــان لە هەڵەبجــە و تێپەڕینی تەپەكوڕە‬ ‫و خێڵــی حەمە‪ ،‬بەرەو باشــوور دادەكشــێن و ڕووە و خەرپانی دەڕۆن‪،‬‬ ‫بەمەبەســتی وەرگرتنی پشــوو و ژەمە خواردنێكی الی ڕووناك خان‪ .‬لە‬ ‫پاشــاندا بە ئاراســتەی ڕۆژهەاڵت ڕێ دەكەن و نیشانەشــكێنی چاو لە‬ ‫دێهاتەكانی (گوڵپ‪ ،‬زەردەهاڵ‪ ،‬باخەكۆن‪ ،‬سەرگەت‪ ،‬بەڵخە‪ ،‬دەگاشێخان‬ ‫و سۆسەكان) دادەگرن و تێكەڵبوونی ڕۆحیان بە سروشتی ناوچەكە نزیك‬ ‫دەبێتەوە‪.‬‬ ‫لەگــەڵ چوونە ناو جیۆگرافیــای هەورامان‪ ،‬ڕۆح و سروشــت ئالوودە و‬ ‫تێكەاڵوی یەكتر دەبن و بیریان خاڵی دەكەنەوە لە تەواوی كێشــەكانی‬ ‫ژیــان‪ ،‬لەوێدا ئارامی و ڤینی ژیانیان الســاز دەبێ‪ .‬لەبەرئەوە كاتەكانیان‬ ‫بە ســەیركردن و لێڕامان و تۆماركردن و وێنەگرتنی ناوچەكە بەســەر‬ ‫دەبەن‪ .‬هــەوڵ دەدەن لەو ماوە كاتییەدا تێكەڵ بە كولتوور و فەرهەنگی‬ ‫ناوچەكە بن‪ .‬لە بیارەوە دەســت دەكــەن بە تۆماركردنی ســاتە ناوازە‬ ‫و جــوان و دڵڕفێنــەكان‪ ،‬وردە وردە هەوڵ دەدەن تــەواوی ناوچەكە‬ ‫بنــۆڕن و زیاتر ببینــن‪ ،‬ڕووە و تەوەن نمــا و دەرەگوریچە و بنەوان پێ‬ ‫هەڵدەگرن‪ ،‬دەیانەوێ ســیخناخ بن لە سەیركردن‪ ،‬ئەم وێنانە بۆ عەرەبە‬ ‫گەشــتیارییەكان پەرجووە‪ .‬باوەڕیان وایە گەیشــتوون بە بەهەشــت‪،‬‬ ‫بەهەشتی زەوینی‪ .‬لەوێدا ئەڤینداران ڕامووسانی یەكتر دەكەن و چێژی‬ ‫زیاتــر وەردەگرن‪ .‬بەدەم وێناگرتنەوە ڕێ دەكــەن‪ ،‬تا دەگەن بە تەوێڵە‪،‬‬ ‫تەوێڵەی ئەفســووناوی‪ ،‬بە زاخان ســەردەكەون و دەگەن بە چالنە‪ ،‬لە‬ ‫چالنەوە تەواوی تەوێڵە لەژێر چاوتدایە‪ ،‬لە چالنەوە بەرەو مالیدەر بەدەم‬ ‫تفی خواردنەوە جووڵــە بە پێیەكانیان دەكەن و گوێ لە چكە چكی ئاوە‬ ‫سازگارە سروشــتییە شۆڕەوەبووەكەی دەگرن و سەیری گراداف دەكەن‬ ‫لە گارۆكان ڕادەمێنن و هەورامــان دارماڵیان دەكات لە جوانی و ئارامی‬ ‫و نوێكردنەوەی چاوەكانیان‪ .‬وارگەی شــەوانەیان لە ئاوێسەر هەڵدەدەن‬ ‫و چوارپایەكانیــان لەناو جۆگەلە ســەهۆڵبەندانییەكە دادەنێن و بەدەم‬ ‫قلیان كێشانەوە‪ ،‬سیگار دەكەن و دەخوازن گوێبیستی پڕووكەش بن‪ .‬بۆ‬ ‫نانخواردنی سەبای ڕوو لە خواردنگە كولتوورییەكانی هەورامان دەكەن‪،‬‬ ‫وەز و هەنگوینی شاخ و نانی گەرمی هەورامی‪ ،‬خواردنی سەرەكییانە‪.‬‬ ‫عەرەبەكان دەخوازن چركە و خولەك و سەعات و ڕۆژەكان درێژتر ببنەوە‬ ‫و دەرفەتیــان زیاتر بــێ‪ .‬بەتێپەڕبوونی كات‪ ،‬هەرچــی دڵیان بیخوازێ‬ ‫ئەنجامی دەدەن‪ ،‬خانم و منداڵەكانیان ســواری پشــتی ئەسپ دەكەن‬ ‫و خۆشــیان وێڵ و عەوداڵی كەلوپەلە دەســتییە سەرنجڕاكێشــەكانی‬ ‫هەورامان دەبن و تامی ئاوی ڕۆیشــتووی چەمــەكان دەكەن و بەو ئاوە‬ ‫خۆیان ڕوون و گەش دەكەن‪ .‬لەگەڵ ژەمە خواردنی نان و كەبابی نیوەڕۆ‬ ‫دۆی سروشتی هەورامان نۆش دەكەن و نەشئەی نوێ وەردەگرن‪.‬‬ ‫تەوێڵە بەرەو ئەحمەد ئاوا و زەڵم وەجێ تێڵن‪ ،‬تا دێ دیمەنەكان جوانتر و‬ ‫فراوانتر دەبن‪ ،‬سەرشێتانە هاتنە خوارەوەی ئاوە تاماس و پاك و بێگەرد و‬ ‫سپییەكەی زەڵم‪ ،‬پاڵگین و پێڵەكانی هێندەی تر سەرنجیان ڕادەكێشێ و‬ ‫سەرسامیان دەكات‪ ،‬لەوێ هەموو شتێ خۆشە‪ ،‬بەتامە و پڕ چێژە‪ ،‬مانای‬ ‫ژیانی ڕاستەقینە لەوێدایە‪ .‬هەورامان‪ ،‬پەرچوو بۆیان‪.‬‬ ‫ئەڵبەتە خەڵكی ناوچە گەشتیاری و سەوزایی و دڵڕفێنەكان ئەو سەردەم‬ ‫ئەو عەوداڵییەی عەرەبیان بەرامبەر بەهەشــت نەبــووە‪/ ،‬بۆیە ھەورامان‬ ‫درەنگتر ھاتنە سەر ڕێباز و بەرنامە و پرۆگرامی ئیسالم‪./‬‬ ‫هەڵكەوتــەی سروشــتی هەورامانی گــەورە ‪/‬بە هەورامانی باشــوور و‬ ‫ڕۆژهەاڵت‪ /‬سێگۆشەیی هەڵكەوتووە لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و سنە و‬ ‫كرماشان‪ ،‬دیوی باشووری كوردسان لە شارەدێی خوڕماڵ و بیارە و تەوێڵە‬ ‫و ژمارەیەك دێهاتی جوانكیلە پێك هاتووە‪.‬‬

‫هەڵكەوتەی شوێنی جیۆگرافی كوردستان‬ ‫بــە گشــتی‪ ،‬ســنووری جیۆگرافییەكەی‬ ‫ناوچەیەكی بە پیت و بەرەكەتە‪ .‬بە درێژایی‬ ‫دیرۆكی ئەم ئاخەی خــودا بە كوردی داوە‬ ‫و لەســەری ژیاوە‪ ،‬دەیان و ســەتان گوند و‬ ‫شاری تێدا هاتوونەتە دروستكردن و بوونەتە‬ ‫هۆی ئاوەدانبوونــەوەی ناوچەكە‪ .‬بێگومان‬ ‫لە مــاوەی ڕابــردوودا چەندان شــوێنپێی‬ ‫شارستان و شارســتانێتی تێدا بەجێ ماوە‪،‬‬ ‫ئەگەر باسی تاك بە تاكی شــوێنەوارەكانی‬ ‫كوردســتان بكەین‪ ،‬ڕەنگە بۆمــان نەلوێ‬ ‫بتوانین لە دەیان وتــار جێیان بكەینەوە‪ .‬بۆ‬ ‫ئەوەی باســەكە كورت و پوخت و بابەتییانە‬ ‫بێت‪ ،‬قەاڵی هەولێر بە نموونە وەردەگرین‪.‬‬ ‫كوردســتان یەكەمین النكەی ژیانی مرۆڤە‬ ‫سەرەتایییەكانە‪ ،‬مرۆڤی (نیاندەرتاڵ) كە ‪60‬‬ ‫هەزار ســاڵ بەری هەنووكە لە ئەشكەوتی‬ ‫شانەدەر لە نێزیك (شــاری هەولێر) ژیاون‪.‬‬ ‫شوێنەوارناســان زیاتــر لــە (‪ )٧١٤‬ئامێری‬ ‫جۆراوجۆر و كەلوپەلیــان تێدا دۆزیوەتەوە‪،‬‬ ‫بەهۆیەوە كشتوكاڵیان كردووە و دانەوێڵەیان‬ ‫چاندووە‪ .‬شاری هەولێر و قەاڵكەی مێژووی‬ ‫دروســتبوونیان دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار‬

‫نووری بێخاڵی‬ ‫(‪)١‬‬ ‫“ لــە ڕۆژگارێكــدا دەژیــن‪ ،‬بــۆ ئەوەی‬ ‫پێبكەنیت‪ ،‬پێویستە ‪ 10‬كەسی تر بگرین ‪-‬‬ ‫لە فیلمی ‪”Count Dawn‬‬ ‫هونــەر مەعریفــەی درككردنــی نموونە‬ ‫بااڵكانە‪ ،‬بەو پێیــەی هونەر ئەو نموونە بااڵ‬ ‫نەمرانە دووبارە دەكاتەوە‪ ،‬یان ســەرلەنوێ‬ ‫بەرهەمیان دێنێتەوە كە پێشــتر لە میانی‬ ‫ڕامانی ڕووتدا دركیان پێ كراوە‪ .‬واتە هونەر‬ ‫هەموو ئەو شــتانە دووبــارە دەكاتەوە كە‬ ‫لە تەواوی دیاردەكانــی دنیادا جەوهەری‬ ‫و جێگیــرن‪ .‬هاوكات لەســەر بنەمای ئەو‬ ‫كەرەستەیەی هونەری تێدا بەرهەم دێت‪ ،‬لە‬ ‫كاری هونەریی بەرجەستەدا دەردەكەوێ‪.‬‬ ‫بەو پێیەی “ســەرچاوەی هونەر‪ ،‬مەعریفە‬ ‫و ناســینی نموونە بــااڵ نەمرەكانە و تەنیا‬ ‫ئامانجیشــی گەیاندنی ئەو مەعریفەیەیە ـ‬ ‫شوبنهاوەر”‪ .‬ئەو حاڵەتەی كە (شوبنهاوەر)‬ ‫بە جۆرێك لە جۆرەكان و لە شــوێنكاتێكدا‪،‬‬ ‫ورد و چڕتر گوزارشتی لێ دەكات و دەڵێ‪،‬‬ ‫“درككــردن بــە نموونە نەمــرەكان‪ ،‬یان‬ ‫هاتنیان بۆ ناو هۆشــیاریمان‪ ،‬تەنیا ئەوكاتە‬ ‫دەبێت كە گۆڕانێك لە خۆماندا ڕوو دەدات”‪.‬‬ ‫لەوەدا دەمەوێ زۆر بە كورتی ســەرنجتان‬ ‫بــۆ فیلمی (كاتــێ نیچە گریا) ڕابكێشــم‪.‬‬ ‫لەو ڕوانگەیەی دانیشــتن بە دیار بینینی‬ ‫ئەم فیلمە گەشــتێكە پڕ لــە ڕاچڵەكین و‬ ‫دڵەخورپە و تەزوو پێداهاتــن‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫كە ڕۆ دەچیتــە ناو ڕووداو و دیمەنەكانی و‬ ‫دەبیتە بەشــێك لە كاراكتەرەكانی و لەگەڵ‬ ‫(نیچە و لۆو سامۆلی‪ ،‬دكتۆر جۆزێف بڕۆیێر‬ ‫و ماتیلدا‪ ،‬سیگمۆند فڕۆید) پیاسە دەكەیت‬ ‫و گوێ لە چیڕۆكەكانیان دەگریت‪ .‬چیڕۆك‬ ‫و ڕووداوگەلێــك‪ ،‬مــرۆڤ دەخەنە بەردەم‬ ‫دەیان پرســیار و نقوومــی زەریایەك ترس‬ ‫و دڵەڕاوكــێ‪ ،‬گومان و ڕاڕایــی و دڵەكوتە‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫لەگەڵ هەموو ئەمانەشــدا‪ ،‬بێ دەســت و‬ ‫ویستی خۆت‪ ،‬بەبێ ئەوەی هەست بكەیت‬ ‫و بتــەوێ‪ ،‬لە پڕ كانیــی چاوەكانت دەزێ‪.‬‬ ‫ئیتــر قورگی خۆتت بۆ ناگیــرێ و ناچاری‬ ‫ژێیەكانــی دەنگــت ڕەها دەكەیــت‪ ،‬تا لە‬ ‫قیژەیەكدا قوڵپدانی ناخت بە گوێی دنیای‬ ‫تەنیایــی و ژیانی ناجێگیــر و وجوودی پڕ‬ ‫تەلیسمی خۆتدا بتەقێنیتەوە‪.‬‬ ‫فیلمی (كاتێك نیچە گریــا)‪ ،‬حیكایەتێكی‬ ‫زیندوو و جاویدانــە‪ ،‬هێندەی بەردەوامیی‬ ‫ژیان و بوون‪ .‬بــەو مانایەی تا ژیان هەیە و‬ ‫ماوە‪ ،‬نە پرســیارەكانی پشــتی هەنسك و‬ ‫فرمێسكەكانی (سوپەرمان) كۆتایان دێ‪ ،‬نە‬ ‫گومانەكانی دەبڕێنەوە و نە تەلیســمەكانی‬ ‫ئەو هەنســكانە و كۆدی فرمێســكەكانی‬ ‫دەكرێنــەوە‪ .‬هەڵبەت ئەم تێگەیشــتن و‬

‫ساڵ بەری لەدایكبوونی مەسیح‪.‬‬ ‫ئەوێ ڕۆژێ لــە هۆڵەندا لــە ماڵی خزمێك‬ ‫دانیشتبووین‪ ،‬لە وەڕزییان سەیری تیڤیمان‬ ‫دەكرد‪ ،‬لــە كەناڵێكی ئەڵمانــی قەاڵیەكی‬ ‫پیشــان دا بێژەرەكە دەیگــوت‪ :‬ئەم قەاڵیە‬ ‫كۆنترین قەاڵیە لــە مێژووی مرۆڤایەتی كە‬ ‫ژیانی تێدا بووبێت و تا ئێســتە مابێت‪ .‬پێنج‬ ‫هەزار ســاڵ زیاترە تەمەنی‪ .‬ئــەو خزمەی‬ ‫لەگەڵم دانیشتبوو فیكەی لێ دەدا بێ ئەوەی‬ ‫بزانێت شــوێنەكە كوێیە‪ .‬بۆ بەندەی دەكرد‬ ‫بــە كوردی گوتــم‪ :‬ئەوە قــەاڵی هەولێرە‪،‬‬ ‫واقی وڕ ما‪ ،‬چۆن؟ كە بێژەرەكە باســی كرد‬ ‫ئینجا بــڕوای پێ هێنا‪ .‬لە دڵی خۆمدا گوتم‪:‬‬ ‫ئەڵمانێك دەزانێ قەاڵی هەولێر چییە‪ ،‬وەلێ‬ ‫كوردی بەستەزمان خۆی نازانێ!‬ ‫دوو جاران گەشتم بۆ ئێران كردووە و سەرم‬ ‫لە بەشــێك لە شوێنەواری شــارەكان داوە‪.‬‬ ‫لە شــاری ڕەزایە كە ئەوان بــە “ئورمییە”‬ ‫ناوزەدیــان كــردووە‪ ،‬لەگــەڵ دوو برادەر‬ ‫یەكێك هاوســەفەرم و ئەوی تر ماڵی لەوێ‬ ‫بوو‪ ،‬سەردانی مۆزەخانەی شارەكەمان كرد‪،‬‬ ‫چونكە ئێمە كورد بووین و فارس نەبووین‪،‬‬ ‫كاورای فەرمانبــەری پرســگە داوای (‪)٣٠‬‬

‫تمەنی لێ كردین‪ ،‬بە بەرچاوی ئێمەوە چەند‬ ‫عەجەم و فارسێكی ڕەوانەی ژوورەوە كرد‪،‬‬ ‫وەلێ (‪ )١٠‬تمەنی لەوان وەردەگرت‪ .‬بە توركی‬ ‫پێم گوت‪ :‬بۆچی ئێمــە (‪ )٣٠‬تمەن بدەین؟‬ ‫گوتی‪“ :‬ئاخر ئێوە بیانین” تێگەیشتم لەوەی‬ ‫خەڵك نرخ و بەها بۆ كەلەپوور و پاشــماوەی‬ ‫باوباپیرانی خــۆی دادەنێ‪ ،‬ئەی ئێمە چی؟‬ ‫بە ناچاری پارەكەمان دا و چووینە ژوورەوە‪.‬‬ ‫بینیمان لە هۆڵ و ژوورەكان‪ ،‬دەیان كولتوور‬ ‫و كەلەپووری كوردی تێدا پێشان دراوە‪.‬‬ ‫لە هەموو واڵتێكی پێشكەوتووی دنیا‪ ،‬بتەوێ‬ ‫ســەردانی هەر شــوێنەوار و مۆزەخانەیەك‬ ‫بكەی‪ ،‬گەرەكە بڕە پارەیەكی كەم بدەیت تا‬ ‫بتوانی چاوت بە شتەكان بكەوێ‪ .‬بۆ نموونە‬ ‫مۆزەخانەی لۆڤەر لە فڕەنسا‪ ،‬پێویستە (‪)٢٠‬‬ ‫ئیڕۆ بدەی تــا مۆزەكانی نــاوی ببینی‪ .‬چ‬ ‫گەشــتیار بیت‪ ،‬چ خەڵكی واڵت بیت‪ ،‬یان‬ ‫حەز دەكەی بەرپرسی واڵت بیت‪ ،‬دەبێ ئەو‬ ‫بڕە پارە بدەی‪ .‬بە هەمان شــێوە لە واڵتانی‬ ‫تریش هەمان تاس و حەمامە‪.‬‬ ‫تا ئێســتە تێنەگەیشــتووین بەرپرســانی‬ ‫كورد‪ ،‬شوێنەوار و سروشــت و داروبەردی‬ ‫كوردســتانیان بۆ هێنــدە لە كــن بێنرخ‬

‫و ســووك و هەرزانــە؟ پێشــنیاز دەكەم بۆ‬ ‫بەرپرســانی هەولێر و پارێزگا و پارێزگاری‬ ‫هەولێــر‪ ،‬مشــوورێك لــەم بابەتــە بخۆن‪.‬‬ ‫بەهــۆی ئــەوەی دەرگەكانــی هاتوچۆی‬ ‫ئێســتەی قەاڵی هەولێــر دووانن‪ ،‬دەكرێ‬ ‫پلیتێكی جوان دروســت بكەن و بەكورتی‬ ‫دیرۆكی قەاڵتێی لەســەر بنووسن‪ ،‬وێنەی‬ ‫قەاڵ و شــوێنەوارەكانی هەولێری لەســەر‬ ‫بنەخشێنن‪ ،‬لە بەرامبەریشدا بڕە پارەیەكی‬ ‫كــەم لە خەڵكی شــارەكە و گەشــتیارانی‬ ‫هامووشــۆكارانی لــە هــەردوو دەرگەكە‬ ‫وەربگیرێت‪.‬‬ ‫دەكرێ هەموو شــوێنەوار و مۆزەخانەكانی‬ ‫كوردستان بەپێی سیســتەمێكی ڕێكوپێك‬ ‫بەڕێــوە ببرێن‪ ،‬ئەو داهاتەی دەســگیریش‬ ‫دەبێت‪ ،‬دەكرێ ســوودی بۆ قەاڵكە خۆی‬ ‫هەبێت‪ ،‬یان خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە‬ ‫و‪ .‬تــاد‪ .‬بۆ ئــەو كارمەندانــەی دەیپارێزن‪،‬‬ ‫ئــەو كرێــكار و ئەندازیارانــەی كاری تێدا‬ ‫دەكەن‪ ،‬یان لەو دەڤەرەی شــوێنەوارەكەی‬ ‫تێدایــە خەرج بكرێــت‪ .‬بەهیــوای پالنی‬ ‫باش و ســەركەوتوو بۆ دەوڵەتی داهاتووی‬ ‫كوردستان‪.‬‬

‫كۆكردنەوەی فرمێسك و‬ ‫نووسینەوەی برین‬ ‫تێڕوانینە بــۆ بینەری ڕاگــوزەر و مرۆڤی‬ ‫ئاســایی نا‪ ،‬بەڵكو بۆ ئەو مرۆڤانەی هێشتا‬ ‫بەدەست ئازاری وجوود و ژانی نهێنییەكانی‬ ‫ژیان و مردن دەتلێنەوە و گینگڵ دەدەن‪.‬‬ ‫(‪)٢‬‬ ‫“ پێكهاتەیەكــی موزیك هەیــە‪ ،‬ناتوانرێ‬ ‫داگیر بكرێت‪ .‬ژیان ناتوانرێ داگیر بكرێت‪.‬‬ ‫دڵی مرۆڤ ناتوانرێ داگیر بكرێت‪ /‬لە فیلمی‬ ‫‪”Hachi‬‬ ‫چەشــنی نەخۆشــی‪ ،‬خەمگینیش دەبێ‬ ‫بچێژرێ تــا نهێنیی ئازارەكــەی بزانی‪ .‬بە‬ ‫تریقانــەوە و دەنگدانــەوەی قاقاكانی ناو‬ ‫كۆاڵنــی تاریــك و ژووری خامــۆش نییە‪.‬‬ ‫ڕاســتییەكەی هــەر كەســە و دەرگیری‬ ‫مەراقێكە‪ ،‬هەریەكە و گیرۆدەی خەمێكە‪.‬‬ ‫بۆیە بە ئاسانی دەتوانیت پەی بە ڕووخسارە‬ ‫ماندوو‪ ،‬سیما شەكەت و ڕۆحە سەرگەردان‬ ‫و خەمگینەكان ببەیت‪ .‬چونكە نە قەرەباڵغی‬ ‫دەتوانــێ تەنیایی ئــاوەدان بكاتــەوە‪ ،‬نە‬ ‫ماكیاج دەتوانێ لۆچەكانــی ئازار نەهێڵێ‪،‬‬ ‫نە دەمامك دەتوانێ خەمگینی بشــارێتەوە‬ ‫و نــە پێكەنینیــش دەتوانــێ غوربەت لە‬ ‫خۆیدا نقووم بكات‪ .‬ئەمانە هیچیان ناتوانن‬ ‫خۆشــنوودت بكەن‪ ،‬بەتایبەتــی كاتێ لە‬ ‫ناوەوەتــدا قوڵــپ دەدەیت و لــە ناختدا‬ ‫دەكوڵێیت و لە قوواڵیییەكانتدا برین فیچقە‬ ‫بە خوێنت دەكات‪.‬‬ ‫لە دۆخی ئاوادا پێویســتت بە گەڕانەوە بۆ‬ ‫ناوەوەی خۆت هەیە‪ .‬پێویستت بە ژنەوتنی‬ ‫دەنگی خودا هەیە‪ ،‬خودایەك دەشــێ لەناو‬ ‫پەیژەكانی نۆتەدا‪ ،‬لەناو ڕیتمی موزیكێكدا‬ ‫پەی پێ ببەیت‪ .‬بۆ ئەمەش ئەوەندەت بەسە‬ ‫گوێ بــۆ ژەنینی گیتــاری كچە قەرەجێك‬ ‫بگریت كە بە جلێكی ئاڵــووااڵ و پرچێكی‬ ‫ئاڵۆزی پەخشان بەســەر ڕووخساریدا‪ ،‬لە‬ ‫تەنیشت چیخێكەوە پاڵی وە درەختێكەوە‬ ‫داوە و بێدەنــگ بەســەر گیتارەكەیــدا‬ ‫نوشــتاوەتەوە و ئاوازێكی بۆ ناخرێتە سەر‬ ‫نۆتەی ژەنین‪ ،‬پێی بڵێ‪ :‬تكایە لەسەر تەلی‬ ‫ئەو گیتارەت‪ ،‬ئــاوازی حوزنێكی عەجوول‬ ‫بژەنە‪ .‬میلــۆدی بێدەنگــی غەریبییەكی‬ ‫جێبەخۆنەگرتوو بخەرە رســتەی نۆتەوە‪.‬‬ ‫لەسەر ریتمی سەمایەكی قەرەجی‪ ،‬ئەو ناوە‬ ‫پڕ بكە لە خورپە و وەسوەســە و دڵەڕاوكێ‪.‬‬ ‫ئــەو گیتــارەت كە هــەر لــە رێبواریكی‬ ‫مانــدوو دەچێ و لەژێر نســێی تــاڵ تاڵی‬ ‫پرچتدا پشووی بێدەنگی داوە‪ ،‬بە ئۆخژنی‬ ‫پەنجەكانــت بیخەرەوە ســەر كەڵكەڵەی‬ ‫رۆیشــتن‪
.‬كوا رێبــواری عیشــق‪ ،‬كڕ و‬ ‫بێدەنگ و ئەرخەیان و خامۆش‪ ،‬لە سێبەری‬ ‫بێتاقەتی و نسێی پشووداندا ئۆقرە دەگرێ؟‬ ‫پێی بڵــێ‪ :‬موزیك نەبووایــە‪ ،‬بەرگەی ئەم‬ ‫هەموو گــەڕان و جێ بەخۆ نەگرتوویییەت‬

‫نەدەگرت‪ ،‬مەگەر موزیك هێزی ڕێكردن و‬ ‫توانای مانەوە و وزەی بەردەوامی و ئیرادەی‬ ‫بەرگەگرتنی بێ جێیت پێ نابەخشــێ؟بە‬ ‫گوێیــدا بچرپێنە و بێــژە‪ :‬چەند ئیرەیی بە‬ ‫تۆی قەرەج دەبەم‪ ،‬بێ ناسنامە و واڵتینامە‬ ‫و پاسپۆرت‪ ،‬خاوەنی هیچ نیشتمانێك نیت‪،‬‬ ‫كەچــی هەموو جێیەك نیشــتمانی تۆیە و‬ ‫سنوور لە بەردەمتدا لە تراویلكەیەك زیاتر‪،‬‬ ‫هیچی تر نییە‪.‬‬ ‫(‪)٣‬‬ ‫“ لە پرســی ژیــان و مردندا‪ ،‬شــتێك نییە‬ ‫بەناوی گزی و ساختەیی‪ .‬ئەوەی هەیە تەنیا‬ ‫ژیان و مردنە و بەس‪ /‬لە فیلمی ‪The Asian‬‬ ‫‪”Conection‬‬ ‫تەنیایی حیكمەتێكە بۆ خۆی‪ ،‬لە تەنیاییدا‬ ‫دەكرێ مرۆڤانەتر بیر بكەینەوە‪ ،‬مرۆڤانەتر‬ ‫بژین‪ ،‬تەنانــەت تەنیایی دەمانخاتە ســەر‬ ‫كەڵكــەی ئەو ژیاندۆســتییەی‪ ،‬بــاوەڕ بە‬ ‫خۆمان بێنین كە دەشێ نەگبەتیی خۆمان‬ ‫بۆ دوای خۆمان‪ ،‬بكەینە خۆشبەختی‪.‬‬ ‫بــەو پێیــەی ژیان ڕســتێك‪ ،‬ئێــوە بڵێن‬ ‫زنجیرەیەك ئەزموونی بەدوا یەكی نەپچڕاوە‪.‬‬ ‫دەشــێ هــەر یەكێكمــان ئەڵقەیەكــی‬ ‫زنجیرەكــە لــە یەكتــری وەربگرینەوە‪.‬‬ ‫ئەزموونیــش كە بە دەســتییەوە زەخمت‬ ‫چەشت‪ ،‬دەكرێ بۆ دوای خۆت دیارییەكی‬ ‫بە نرخ و هەتوانێكی بە ســوود بێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوە دەوەستێتە سەر ئاستی ئامادەیی هەر‬ ‫یەكێكمان بۆ ئەو ئاڵوگۆڕی ئەزموونە و ئەو‬ ‫عەقڵیەتەی هەمیشە بە شــوێن فێربوونی‬ ‫زیاترەوەیە‪.‬‬ ‫ئەمەش لــەو ڕوانگەیەی عەقڵێــك توانای‬ ‫وەرگرتنــی ئەزموونــی نوێــی هەبێت و‬ ‫لەگەڵیانــدا ڕابێــت‪ ،‬عەقڵێك ئاســۆكانی‬ ‫ڕوانین و بیركردنەوەی فراوان و ئاوەاڵ بن‪،‬‬ ‫عەقڵێك درك بەو ڕاســتییە بكات كە ژیان‬ ‫چوارچێوەیەكــی ســنووردار و دنیا بازنە‬ ‫بچووكە داخراوەكەی ژینگەی خۆی نییە‪،‬‬ ‫عەقڵێك ئامادەیی و بوێریی دەرزی ئاژنكردنی‬ ‫خەوش و هەڵەكانی خۆی هەبێت‪ ،‬عەقڵێك‬ ‫ســادەیی و خۆشــباوەڕیی دوێنێی خۆی‬ ‫نەكاتە پاساوی شكستەكانی و بیانووی بێ‬ ‫ئومێدی‪ ،‬عەقڵێك هێزی هەڵسانەوە و وزەی‬ ‫دەستپێكردنەوەی نەكاتە قۆچی قوربانیی‬ ‫بەونمەكی و ســپڵەیی ئەوانەی ڕۆژگارێك‬ ‫متمانە و بــاوەڕی پێكردن‪ ،‬لە ســەرووی‬ ‫ئەوەش لە ئاســتیاندا لێبوردە و بەخشندە‬ ‫بێت و بە دڵڕەقی خۆیانیانەوە بســپێرێت‪.‬‬ ‫عەقڵێكــە هەرگیــز ناگەڕێتــەوە دواوە و‬ ‫لەناو تەپوتۆزی ڕابــردووی كەم ئەزموونی‬ ‫خۆیدا ناگەوزێ‪ .‬ئــەوە ئەو عەقڵیەتەیە كە‬ ‫باوەڕی بەوە هەیە‪ ،‬مرۆڤ هەر چۆنێك بێت‬ ‫دەگۆڕێت‪ ،‬یان ڕاســتتر‪ ،‬دەبــێ ڕابێیت و‬

‫بەرەو باشتر خۆی بگۆڕیت‪.‬‬ ‫(‪)٤‬‬ ‫نازم حیكمەت لە قەسیدەی (لەبارەی ژیان)‬ ‫ەوە دەڵێ‪:‬‬ ‫“ پێویستە ژیان بە جدی وەربگریت‬ ‫تا ئــەو ئاســتەی ئەگەر تەمەنــت حەفتا‬ ‫ساڵیش بێت‪،‬‬ ‫نەمامی زەیتوون بڕوێنیت‪.‬‬ ‫ئەوەش تەنیا لەپێناو منداڵەكانت نا‪،‬‬ ‫بەڵكو لەبەرئەوەی (ســەرەڕای ترسانیشت‬ ‫لێی)‪،‬‬ ‫تۆ بڕوات بە مردن نییە‬ ‫مەبەستمە بڵێم‪،‬‬ ‫ژیان بۆ تۆ مانایەكی لەوە زیاتری هەیە”‬ ‫دیوێكــی رژد وەرگرتنی ژیان‪ ،‬یان ژیان بە‬ ‫رژدی ئەوەیە لەناو ئافات و ئاشــووبی ئەم‬ ‫ڕۆژگارەدا‪ ،‬چــۆن دەتوانین مانایەكی تری‬ ‫جوانتر بــە پێوەندیی نێوانمــان‪ ،‬هەروەها‬ ‫ڕەنگێكــی تری جوان و جیاواز بە خۆمان و‬ ‫بەرامبەرەكانمان بدەینەوە‪ .‬بە بۆچوونی ئێمە‬ ‫دەشــێ ئەو دیوە‪ ،‬پێوەندی بە تێگەیشتن‬ ‫و سروشــت و جــۆری مامەڵەكردنمانەوە‬ ‫هەبێت لەگــەڵ چەمكەكانــی نەزانین و‬ ‫توورەیی‪ ،‬چۆن؟‬ ‫لــە نەزانینــدا هەڵە و لە تووڕەییشــدا رق‬ ‫بەرهەم دێت‪ .‬لەبەرئــەوە نە ڕقت لە نەزان‬ ‫بێت و نە كینە بەرامبەر كەســێك هەڵبگرە‬ ‫كە لە تووڕەییدا ئازارت دەدات‪ .‬ئاخر كەس‬ ‫نییە لە ئێمە بەشی خۆی نەزان نەبێت‪ ،‬وەك‬ ‫چۆن كەسێكیش نییە لە ناوماندا توخمێكی‬ ‫تووڕەیی و هەڵچوونی هەڵنەگرتبێت‪ .‬بۆیە‬ ‫هێندەی لە سەرچاوەكانی زانین و فێربوون‬ ‫دوور دەكەوینــەوە‪ ،‬نەزانیــن‪ .‬بە هەمان‬ ‫ئەنــدازەی ئەوەیش كە ڕێگە دروســت و‬ ‫ڕاســتەكان بەرەو چاكە و خۆشەویســتی‬ ‫ون دەكەیــن‪ ،‬رێگەكانی تــر بەرەو هەڵە و‬ ‫پەشیمانی دەمانبەن‪.‬‬ ‫دەتوانیــن زۆرترین ڕێــژەی نەزانینمان‬ ‫تێپەڕێنیــن و بێدار ببینــەوە‪ ،‬وەك چۆن‬ ‫دەتوانیــن تا ئەوپەڕیــش ڕەگەكانی ڕق و‬ ‫كینە لە ناخماندا ببڕینەوە و وشك بكەین‪.‬‬ ‫تەنیا پێویســتمان بەوەیە بڕوایەكی پتەو‬ ‫و ویســتێكی ئیرادەگەرانەمــان هەبێت‪،‬‬ ‫بۆ ئەوەی هەوڵی فێربوونــی زیاتر بدەین‪،‬‬ ‫هاوكات كە هەڵەمان كرد‪ ،‬داوای لێبوردن‬ ‫بكەین و هەڵەمان بەرامبــەر كرا‪ ،‬لێبوردە‬ ‫بین‪.‬‬ ‫ئــەرك و بەرپرســیارێتیی ســەرەكی و‬ ‫پرەنسیپی ئەخالقیی بنەڕەتیی مرۆڤبوون‬ ‫ئەوەیە‪ ،‬هەر یەكێكمان لە شــوێنی خۆی‬ ‫لە هەردوو حاڵەتی نەزانیــن و تووڕەییدا‪،‬‬ ‫كۆمەك بە ڕاســتكردنەوە و هێوركردنەوەی‬ ‫بەرامبەرەكەی بكات‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫عەرەب لە بەهەشتی‬ ‫هەوراماندا‬

‫ژیڤان خۆرانی‬

‫‪17‬‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫زامدار ئەحمەد‬

‫سووك سەیركردنی مۆزە و‬ ‫شوێنەوارەكانیكوردستان‬

‫وتار‬


‫كولتوور‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫‪ 18‬ئەوین حەمەدەمین‪:‬شیعر بۆ‬ ‫نیشتمان ئینجا بۆ عەشق‬ ‫دەنووسم‬

‫ئەوین حەمەدەمین ‪ 1978‬لە ســلێمانی لە دایك بووە و بەشی ڕاگەیاندنی تەواو كردووە‪ .‬لە ژیانی هاسەرگیریشدا خاوەنی دوو‬ ‫منداڵە بەناوەكانی هاموون و هێلین‪ .‬لە ســاڵی ‪1992‬ەوە دەستی بەنووســین كردووە و یەكەم بەرهەمی خۆی لە ساڵی ‪1995‬‬ ‫لە كوردســتانی نوێ باڵو كردووەتەوە‪ .‬ســاڵی ‪ 2001‬یەكەم نامیلكەی شیعری بەناوی (هاوارێك لە بێدەنگی) باڵو كردووەتەوە‪.‬‬ ‫چەند بەرهەمێكی بەزمانەكانی عەرەبی و فڕەنســی باڵو بووەتەوە‪ .‬ئەو لە دیدارێكی “وشە”دا باس لەوە دەكات بەهۆی نەمانی‬ ‫خوێنەرەوە‪ ،‬هیچ بەرهەمێكی تر باڵو ناكاتەوە لەكاتێكدا خۆی خاوەنی چاپخانەی هاموونە‪.‬‬

‫وشە‪ /‬هەورین و ئەڤین‬ ‫تــۆ لە شــیعرێكدا باســی جەنگ و‬ ‫عەشــق دەكەیت‪ .‬ئەوە نەفرەتكردنە‬ ‫لــە جەنگ‪ ،‬یان خۆشەویســتییە بۆ‬ ‫ئازیزی ناو شیعرەكە؟ دواتریش ئەی‬ ‫كە نیشــتمان لە ژێر هەڕەشە بێت‪،‬‬ ‫بۆچی پیاو نەچێت بۆ بەرگری؟‬ ‫من شــیعر بــۆ نیشــتمان ئینجا بۆ‬ ‫عەشق دەنووســم‪ ،‬چونكە نیشتمان‬ ‫عاشقە هاوبەشەكەی هەموومانە‪ .‬ئەو‬ ‫كەسەشی من عاشقیم لەسەر خاك‪،‬‬ ‫خۆڵی نیشــتمانم گەورە بووە دواتر‬

‫منی ناســیوە‪ .‬من دەڵێم لە ئێســتە‬ ‫داوا نییە بەخۆشحاڵییەوە‪ ،‬وەك ژنێك‬ ‫هەستەكانم دەڵێم شەرم لە هەستی‬ ‫خۆم ناكەم‪ ،‬چونكــە منیش مرۆڤم‪.‬‬ ‫شیعر سروشــتێكە دەبێت تێدا بێت‬ ‫هەموو كــەس دەتوانێ كەشــێكی‬ ‫شاعیری دروســت بكات و دوو دێڕ‬ ‫بڵێت‪ ،‬بەاڵم شاعیری ڕاستەقینە ئەوە‬ ‫بە نووسینی شعر ئارام ببێتەوە كات و‬ ‫ساتی بۆ نییە‪.‬‬ ‫بــەردەوام ئــەو پرســیارە دەكرێت‬ ‫كە شــیعری ژنانی كــوردی لە ژێر‬ ‫كاریگەریــی شــیعری پیاواندایە‪ .‬تۆ‬

‫بۆچوونت چییە لەمبارەیەوە ؟‬ ‫بەداخەوە لە ســااڵنی دوایی هەنێك‬ ‫خەیاڵ پاڵو هاتوونەتە پێش بەبێ هیچ‬ ‫قوتابخانەیەكی شــیعری بەبێ هیچ‬ ‫پەروەردەكردنێــك‪ ،‬بەخۆیان دەڵێن‬ ‫شــاعیر و دەزگەكانی ڕاگەیاندنیش‬ ‫ئەوە بەڕێوە دەبات‪ ،‬ئەوەی بەرنامەكە‬ ‫پێشــكەش دەكات‪ ،‬لەو شــارازاتر و‬ ‫باشتر نین بەرزیان دەكەن و دەریان‬ ‫دەخــەن‪ .‬بۆ مێژوو من ئەو قســەیە‬ ‫دەكەم من لە شــیعردا پــەروەردە‬ ‫كراوم لەژێر دەستی مامۆستا شێركۆ‬ ‫بێكەس‪ ،‬مامۆستا لەتیف هەڵمەت و‬

‫مامۆستا سەالم مستەفا‪.‬‬ ‫تۆ وەك شــاعیرێكی ئافرەت بوێریی‬ ‫ئــەوەت هەیــە شــیعر بــۆ یەكێك‬ ‫بنووســیت و ددانی پێدا بنێیت‪ ،‬ئایا‬ ‫كەسانێكی دیاریكراو هەن شیعریان‬ ‫بۆ بنووسی؟‬ ‫بەڵێ من كەســێكی دیاریكراو هەیە‬ ‫بۆی بنووسم‪ .‬دڵخۆشی ئەو دڵخۆشم‬ ‫دەكات‪ ،‬زویربوونی بێتاقەتم دەكات‪،‬‬ ‫لە هــەردوو دۆخدا من شــیعری بۆ‬ ‫دەنووسم‪ .‬ئەو كەسە لە چەند كەسێك‬ ‫دەچێت جارێك لە شــێوەیەك خۆیم‬ ‫پیشان دەدات و چەند ڕووخسارێكی‬

‫هەیە‪.‬‬ ‫ئایا تــا چەند ئــاگاداری شــیعری‬ ‫ژنانی كوردی و شــیعری كام شاعیر‬ ‫كاریگەریی بەسەرتەوە هەیە؟‬ ‫هەرچەندە زۆرێك لە شاعیرە ژنەكان‬ ‫شــەرم لــەوە دەكەن یــان خۆیان‬ ‫دەدزنــەوە‪ ،‬بەاڵم من بە شــانازی و‬ ‫ڕاشــكاوانەوە دەیڵێم‪ ،‬ئەو شــاعیرە‬ ‫ژنەی پێیی سەرسامم‪ ،‬خاتوو كەژاڵ‬ ‫ئیبراهیمە كە ڕێز و خۆشەویســتیم‬ ‫بۆی هەیە‪.‬‬ ‫لە كۆتادا چی قسەیەكت ماوە بیڵێت؟‬ ‫بەشێك لە كارەكانم وەك شاعیر وەك‬

‫ڕۆژنامەنووس و چاالكی ڕێكخراوەیی‪،‬‬ ‫خاوەنی چــوار كتێبــی چاپكراوم‪،‬‬ ‫هاوارێــك لە بێدەنگــی‪ ،‬تەرزەبارانی‬ ‫عەشــقی یار‪ .‬لــە بواری شــیعردا و‬ ‫لــە بــواری ڕاگەیاندن ســاڵنامەی‬ ‫شــارەوانی‪ ،‬ســاڵنامەی پەروەردە‪،‬‬ ‫خاوەنــی گەورەتریــن ئەرشــیڤی‬ ‫نەتەوەییم تایبــەت بەڕووداوەكانی‬ ‫دوای ڕاپەرین و مانگرەكانی ســاڵی‬ ‫‪ ،1991‬ڕووداوەكانی دوایی لە بواری‬ ‫كاری ڕێكخراوەیی تا ئێستە دەستەی‬ ‫دامەزرێنەری زیاتــر لە ‪ 50‬ڕێكخراو‬ ‫بووم‪.‬‬

‫نەسیم قادرپوور‪:‬مەستوورەی ئەردەاڵن یەكەم ژنە‬ ‫شاعیری یاخی كوردە‬ ‫نەسیم قادرپوور لە دایكبووی ساڵی ‪ ،١٩٧٧‬خەڵكی شاری بانەی ڕۆژهەاڵتی كوردستانە و ئێستە‬ ‫نیشتەجێی شاری ســلێمانییە‪ .‬ماوەیەك پێشكەشكاری ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان بووە‪.‬‬ ‫چەند كۆمەڵە شــیعری بەناوەكانی (بە سروەیەك بڵێســەی مۆمێك خامۆش) و (وەرزی فڕینی‬ ‫كەوەكان) چاپ كراوە‪ .‬جگە لەو دوو بەرهەمە‪ ،‬بەرهەمێكی تریشــی (شــەراب و تەنیاییەكانی‬ ‫من) بۆ چاپ ئامادەیە‪.‬‬ ‫هەروەها كتێبێكی بەناوی (مروارییەكانی پێشــمەرگە لە شــەوەزەنگی داعشــدا) كە باس لە‬ ‫بیرەوەری شــەهید و پێشــمەرگەكان دەكات لە شەڕی داعشــدا‪ ،‬كە هەموو سەنگەرەكانی‬ ‫پێشەوەی بەســەر كردووەتەوە هەر لە جەلەوالوە تا شــنگال‪ .‬ئەم كتێبە لە دوو توێی (‪)٤٨٨‬‬ ‫الپەڕەیە‪ .‬ئیســتە خەریكــی ئامادەكردنــی بەرگــی دووەم و درێژەدانی هەمان داســتان و‬ ‫بیرەوەرییەكانی پێشمەرگەیە‪“ .‬وشە” لەم دیمانەیەدا بەسەری كردووەتەوە‪.‬‬ ‫وشە‪ /‬هەورین و ئەڤین‬ ‫بۆچی شاعیرانی ڕۆژهەاڵت زیاتر باسی‬ ‫نیشتمان و ئازادی و غوربەت دەكەن؟‬ ‫ئایا نیشتمان و ئازادی و غوربەتی شاعیر‬ ‫كوێیە؟‬ ‫نیشتمان النەیە و هەر گەلێك خاوەنی‬ ‫النــەی خۆی نەبێــت شــەوێك ئارام‬ ‫ناخەوێت‪ .‬ڕۆژهەاڵتییەكان لە مێژە لە‬ ‫حەسرەتی نیشــتمانێكدان كە خۆیان‬ ‫خاوەنی بن لە دوای هەڵوەشاندنەوەكەی‬ ‫كۆمــاری مهاباد‪ .‬نیشــتمان بــوو بە‬ ‫حەســرەت و برین كە تەنیا بە شیعر و‬ ‫چیرۆك وەك ئەفســانەیەكی پڕ لە ژان‬ ‫دەریدەبڕن‪ ،‬ئێمە تینــووی ئازادین و‬ ‫لە نیشتمانەكەی خۆشماندا غەریبین‪،‬‬ ‫بۆیە لە غوربــەت دەنووســین‪ .‬بەاڵم‬ ‫هەر شاعیرە و گوزارشــتێكی هەیە بۆ‬ ‫نیشتمان و ئازادی و غوربەت‪ .‬هەندێك‬ ‫كەس دایكی بە نیشتمان و دانیشتنێكی‬ ‫ئازاد الی خۆشەویستەكەی بە ئازادی و‬ ‫دووری لە ئازیزانی بە غوربەت دادەنێت‪.‬‬ ‫تۆ لە شیعرێكدا باسی مەرگی خەندەكان‬ ‫دەكەیت‪ ،‬باشــە ئەوە نەفرەتكردنە لە‬ ‫مەرگ وەك خــۆی‪ ،‬یــان خەندەكە؟‬ ‫دواتریش ئەی كــە خەندەكان مردبن‪،‬‬ ‫ئاسۆكان بەرەو كوێ دەچن؟‬ ‫خەنــدەكان لە مێــژە مــردوون و بە‬ ‫دەگمــەن قاقایەك دەبیســتی ئەوەی‬ ‫لەســەر لێوەكان دەیبینی شاردنەوەی‬ ‫ئازارەكانە‪ .‬مەرگ تەنیا راستییەكە كە‬ ‫بە یەكســانی قەزاوەتی كردووە‪ .‬ئاسۆ‬ ‫گەلێــك دوورە وەك گەاڵیەكی پایز بە‬

‫دەم باوە سەری لێ شێواوە‪.‬‬ ‫ئایا ئێستەیش هەر ئەو بۆچوونەت هەیە‬ ‫كە شیعر نانووسیت‪ ،‬بەڵكو ئەوە شیعرە‬ ‫تۆ دەنووسێت؟ لێرەدا دەتەوێت چی بە‬ ‫خوێنەران بڵێیت؟‬ ‫هیچ شاعیرێك شــیعر نانووسێت‪ ،‬ئەوە‬ ‫شیعرە شاعیر دەنووســێتەوە‪ .‬هەموو‬ ‫نهێنــی و پەنهانەكانــی نــاو ناخی لە‬ ‫دێڕێكدا ڕوو دەخات‪.‬‬ ‫تۆ یەكێكی لەوانەی كە چەندان كۆڕت‬ ‫كردووە‪ .‬ئایا كۆڕی ئەدەبی لە ئێستەی‬ ‫كوردستاندا گرنگە؟‬ ‫بەڵێ زۆریــش گرینگە‪ ،‬نەك تەنیا كۆڕ‪،‬‬ ‫هەموو چاالكییەك لــە هەموو بوارێكدا‬ ‫ئێستە لە هەموو كاتەكانی تر گرینگترە‪.‬‬ ‫زۆریش دڵخۆشــم لەگەڵ ئەو هەموو‬ ‫نەهامەتییــە خەڵك جووڵــەی زۆری‬ ‫هەیە لە هەموو بوارەكانیشدا دەیبینم و‬ ‫نیشانەی ئەوەیە ئومێد زیندووە و هەوڵ‬ ‫دەدات بۆ داهاتوویەكی پڕ بەهاتر‪.‬‬ ‫ئایا ژنەشاعیرانی رۆژهەاڵت ئەگەرچی‬ ‫رێژەیــان زۆرە‪ ،‬بەاڵم كەم شــاعیرمان‬ ‫هەیە وەك فەرووغــی فەرۆغزاد یاخی‬ ‫بێت؟ ئەمەیان بۆچی دەگەڕێتەوە؟‬ ‫فــرووغ ڕۆژهەاڵتــی نەبــوو‪ ،‬فرووغ‬ ‫شــاعیرێكی تارانی و فارســزمان بوو‪.‬‬ ‫فــرووغ ئەوەندە شــاعیرێكی یاخیش‬ ‫نەبوو لە شیعردا كەســێكی مامناوەند‬ ‫بوو‪ ،‬یاخیبوونی فــرووغ تەنیا ئەوەبوو‬ ‫وەك ژنێك لە بەرامبەر بەربەســتەكانی‬ ‫باوكــی و كولتوورەكەی ئــەوكات كە‬ ‫پێیان وابوو ژن نابێت شیعر بنووسێ و‬ ‫باس لە خۆشەویستی بكات وەستایەوە‪،‬‬ ‫بــەو بوێرییە ئــەوەی لە ناخیــدا بوو‪،‬‬

‫نووســی‪ .‬لەبارەی خۆشەویســتەكەی‬ ‫پەروێز شــاپوور و شــاعیری یاخی لە‬ ‫نووسینی شیعردا سیمین بهبهانی بووە‪.‬‬ ‫ژنە شاعیری یاخی كورد مەستوورەی‬ ‫ئەردەاڵنە كە چەندان ساڵ پێش فرووغ‬ ‫شیعر و چیرۆك و مێژووی نووسیوەتەوە‪.‬‬ ‫بەردەوام ئــەو پرســیارە دەكرێت كە‬ ‫شیعری ژنانی كوردی لە ژێر كاریگەریی‬ ‫شیعری پیاواندایە‪ .‬بۆچوونت چییە؟‬ ‫ئەو شاعیرەی شیعر بنووسێت و لەژێر‬ ‫كاریگەری شــاعیرێكی تردا بێت‪ ،‬ئەوە‬ ‫شاعیر نییە‪ .‬شیعر واتە هەست و بەهرە‪،‬‬ ‫ئەو شاعیرەی هەستی خۆی لەسەری‬ ‫كاریگەر نەبێت و نەنووســێت شــاعیر‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫ئــەی ئــەو كاریگەرییــە كولتوورییە‬ ‫فارســییانە چین كە بەسەر ئەزموونی‬ ‫شیعر نووسینی تۆدا هەن؟‬ ‫ئێمــە لــە ســەرەتای دەســتپێكی‬ ‫خوێندنمانەوە بە فارســی دەنووسین و‬ ‫دەخوێنین‪ ،‬هەمووی دوو ســاڵە ڕێگە‬ ‫دراوە فێرگە لە ڕۆژهــەاڵت بكرێتەوە‬ ‫بــۆ فێربوونی خوێندن و نووســین بە‬ ‫كوردی‪ .‬ئــەوەی لــە منداڵیتدا فێرت‬ ‫دەكرێــت‪ ،‬بۆ هەمیشــە ڕەنگدانەوەی‬ ‫دەبێت لە ژیانتدا‪.‬‬ ‫ئایــا تا چەند ئاگاداری شــیعری ژنانی‬ ‫كوردی و شیعری كام شاعیر كاریگەریی‬ ‫بەسەرتەوە هەیە؟‬ ‫شیعری شاعیرە ژنەكان دەخوێنمەوە‪،‬‬ ‫دڵخۆشم بە نووســینەكانیان‪ .‬هیوادارم‬ ‫ژنان زۆرتر بوێر بن و دەســت ببەن بۆ‬ ‫پێنووســەكانیان ئەو ترســە بشكێنن‬ ‫لە ناخیاندا بە شــەرمە شەرمە و عەیبە‬ ‫عەیبە ناخی خۆیان كوێــر نەكەنەوە‪،‬‬ ‫ئەوەی لــە هەگبەیاندایــە دەریببڕن‪،‬‬ ‫دڵنیــام بە ســەتان ژنی كــورد هەیە‬ ‫و هونەرمەندێكــی تــەواو عەیــارە و‬ ‫هونەرەكــەی خنكانــدووە لــە ناخی‬ ‫خۆیدا‪ .‬شیعرەكانی خوالێخۆشبوو (ژیال‬ ‫حوسێنی) بە ڕۆحی مندا چووە خوارەوە‬ ‫ئەو بە مردوویی مامۆستا و ڕێنیشاندەرم‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫نیشتمان بەالی تۆوە چی دەگەیەنێت؟‬ ‫نیشــتمان بۆ من ئاوە‪ ،‬هەوایە‪ ،‬ئەشقە‪،‬‬

‫ژیانە‪ .‬ئەو هەناســەی هەڵی دەكێشــم‬ ‫لــە نیشــتماندا زۆرتــر لە ســینەمدا‬ ‫دەیهێڵمــەوە و ئینجــا دەری دەكەم‪،‬‬ ‫هەركات ئازارێكــم هەیە و دێمەدەر لە‬ ‫ماڵ سەرپەنجەكانم لە خاك وەردەدەم‬ ‫بۆ ئەوەی هێز و ئارامی وەربگرم‪.‬‬ ‫ئەگەر لە كۆتادا شیعر لە چەند دێڕێكدا‬ ‫پێناسە بكەیت‪ ،‬چی دەڵێیت؟‬ ‫شــیعر كۆرپەیەكە و لــە دایك دەبێت‪،‬‬

‫دەیان جــار ژانی شــیعر گرتوومی تا‬ ‫نیوەشــەو بەرەبەیان هاتووم و چووم تا‬ ‫شیعرێكی تازە لەدایك بووە‪ ،‬چێژێك كە‬ ‫لە كۆرپەیەكی تازە لە دایكبوودا هەیە‬ ‫لــە تەواوكردنی شیعرێكیشــدا بوونی‬ ‫هەیە‪ .‬شیعر شــكاندنی هەموو تاسە و‬ ‫ئاواتە بەدینەهاتووەكانە‪ .‬شیعر زیندوو‬ ‫هێشــتنەوەی تام و چێژی هەموو ئەو‬ ‫ساتە خۆشانەیە تێت پەڕاندووە‪.‬‬


‫شیرین خەزەرپوور‪ :‬تەنیا باوك پشتیوانم بوو‬

‫لــە دوای (‪)٢٠٠٣‬ـــەوە و پرۆســەی ئازادیی‬ ‫عێــراق و فراوانبوونی بازنەكانــی بەرخۆریزم‬ ‫و مەســرەفگەرایی لە دنیــای كوردیدا كافێ‬ ‫و پشــووخانەكان ئامادەگییەكــی گــەورە‬ ‫و بەرفراوانیــان هەیــە‪ ،‬ڕۆژ دوای ڕۆژ ئــەو‬ ‫ئامادەیییــە گەورەتر دەبێت و زیاتر گەشــە‬ ‫دەكات‪ .‬ئەم پرۆســەیە لە ســەنتەری شارەوە‬ ‫دەســت پێ دەكات تا ئەو ناوچانەی بە زۆنی‬ ‫بازرگانی و شوێنی چینی بااڵ و چینی سەرووی‬ ‫دنیای كــوردی دەناســرێن‪ .‬ئەم پرۆســەیە‬ ‫خۆی ئاماژەیەكە بۆ گەورەبوونی مەســەلە و‬ ‫فەلســەفەی بازاڕ و لە دنیای لیبڕاڵیزمیشــدا‬ ‫بازاڕ گەورەیە و تاك ســەنتەرە و دەســەاڵتی‬ ‫سیاسی ســنوورەكانی تاكی بەڕێژەیەكی زۆر‬ ‫درێژ كردووەتەوە و ڕووبەرێكی گەورەتری بۆ‬ ‫دابین كردووە‪.‬‬ ‫پشــووخانە‪/‬كافێكانی ئێمە شوناس بەرهەم‬ ‫دێنن‪ ،‬بەرهەمهێنانی شوناســی تاكگەرایی و‬ ‫تەنیاكردنی مرۆڤ ‪/‬بەو مانایەی لە پرۆســەی‬ ‫بەكۆمەاڵیەتیبــوون و پێكەوەیــی بــوون‬ ‫دایدەبڕێنێت و لەوانــی تری دوور دەخاتەوە‪/‬‬ ‫لە پرۆسەی بە پێكەوەیی بوون و خێزانیبوون‬ ‫دووری دەخاتەوە‪.‬‬ ‫ڕیزكردنی دوو بە دووی كورسی یا ڕیزكردنی‬ ‫كورسی و مێزی تاكەكەســی و خەریكبوون‬ ‫بە دنیای تایبەتی نــاو مۆبایل و تابڵێت و ئای‬ ‫پادە كەســییەكانەوە‪ ،‬گوێگرتــن لە موزیكی‬ ‫خۆرئاوایی (ڕاپ‪ ،‬پۆپ و جــاز)‪ ،‬كۆبوونەوەی‬ ‫چەند كەســێك لــە مێزێــك بەبــێ ئەوەی‬ ‫گفتوگــۆ بكەن و ئاڕگیۆمێنــت ئاڵوگۆڕ بكەن‬ ‫و ئامادەگی مێ‪/‬خزمەتگــوزار لەو پانتایییەدا‬ ‫مۆدێلێكی تــازەی گردبوونەوە‪/‬كۆكردنەوەی‬ ‫مرۆڤــی كۆمەڵگەی ئێمەیە‪ .‬ئەم مۆدێلە دوای‬ ‫ڕاپەڕیــن هیــچ ئامادەیییەكی نەبــووە‪ .‬ئەم‬ ‫مۆدێلە ســەرەتایەكی تازەیە لە داڕشــتنەوە‬ ‫و دەســتكاریكردنی ژیانی تاكەكەســی ئێمە‬ ‫و ژیانــی كۆیــی “دەســتەجەمعی” ئێمــە‪،‬‬ ‫دروســتكردنی پێوەندی لە نێوان شــوێن و‬ ‫تاكگەرایی و بە كەســایەتیكردنی شــوێن و‬ ‫بەلییڕاڵیزمكردنی شوێن‪.‬‬ ‫كافێكانی ئێمە لە ڕووبەرێك دەچن ئازادییەكی‬ ‫ناوەكی یا خۆیی ببەخشــنەوە‪ ،‬ئازادی زیاتر و‬ ‫باشــتر بەرهەم بێنێت لە نێوان سوژە و ئۆبژە‪،‬‬ ‫لە نێوان تاك و كۆمــەڵ‪ ،‬ئازادییەك كە هەموو‬ ‫ڕەگەزەكانی پێوەستە بە ژیانی كەسی و خولیا‬ ‫و ئارەزووە كەسییەكانەوە‪ ،‬بەو مانایەی مرۆڤ‬ ‫چۆن بژی و چی بكات و چــۆن نوێنەرایەتی‬ ‫خۆی بكات و گوێ لە كێ بگرێت و كێ بخاتە‬ ‫لیســتی پەراوێز و چۆن بەها بــۆ كۆی كایە‬ ‫و كەســەكان ببەخشــێتەوە‪ ،‬هەر لە نێرگەلە‬ ‫خواردنەوە تا دەگاتە مەی خواردنەوە‪ ،‬هەر لە‬ ‫دروســتكردنی پێوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا تا‬ ‫دەگاتە سێكس و ڕێگەكانی خۆبەتاڵكردنەوە و‬ ‫خۆخاڵیكردنەوە‪.‬‬ ‫كافێ بۆ ئێمە شــوێنێكە بــۆ بەتاڵكردنەوەی‬ ‫چوارچێوەكانی دنیای تڕادیسیۆناڵ و بەهاكانی‬ ‫كۆنپارێــزی و بەرهەمهێنانەوەی خودێكی تر‬ ‫و دروســتكردنەوەی دیوی ناوەوەی خۆمان‪.‬‬ ‫دەكرێــت بڵێیــن ڕاكردنە لە سیستـــمێكی‬ ‫كۆمەاڵیەتــی كالســیكی چەقیو و نــاكارا‪.‬‬ ‫ڕاكردنە لە دنیایەك كە گشت و خەڵك و ژیانی‬ ‫پێكەوەیی سەنتەری كۆی سیستمەكەیە‪.‬‬

‫وشە‪ /‬رێباز حەسەن‬ ‫شــیرین خەزەرپــوور هونەرمەندی شــێوەكار و‬ ‫گۆرانیبێژی ڕۆژهەاڵتی كوردستان كە ساڵی ‪1989‬‬ ‫لە ســاباڵغ لەدایك بووە و ئێســتە لە شاری ورمێ‬ ‫دەژی‪ .‬ئەو بــە كاری شــێوەكاری و تۆماركردنی‬ ‫شیعری شــاعیرانەوە سەرقاڵە‪ ،‬لە ماوەی دواییشدا‬ ‫بەرهەمێكی گۆرانی تۆمار كردووە و ئێســتە كار بۆ‬ ‫دووەم بەرهەم دەكات‪ .‬لەم دیمانەیەی “وشــە”دا‬ ‫وەاڵمی چەندان پرسیار دەداتەوە‪.‬‬ ‫ئاشــنایەتیت لەگــەڵ كاری هونــەری بــۆ كەی‬ ‫دەگەڕێتەوە؟‬ ‫لە تەمەنی ‪ 13‬ســاڵییەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ هونەر‬ ‫پەیدا كردووە و باوكیشم چیرۆكنووس بووە‪ ،‬حەز‬ ‫و خولیام بۆ هونەر هەر بووە‪.‬‬ ‫كام لــەو بوارانــەی كاریــان تێــدا دەكەیــت‪،‬‬ ‫خۆشەویستترن بۆ تۆ؟‬ ‫هــەر هەموویان الی من خۆشەویســتن و چێژی‬ ‫تایبەتی خۆیان هەیە‪.‬‬ ‫چــۆن دەڕوانیتە تواناكانی ژن لە بــواری هونەر و‬ ‫شیعر لە ڕۆژهەاڵتی كوردستاندا؟‬ ‫هەر لە كۆنەوە كورد هونەردۆســت و ئەدەبدۆست‬ ‫بوون و بەشانازییەوە ئێستە كۆمەڵێك كەسی چاالك‬ ‫لــە ژنان و كچان لــە هونەر و شــیعردا دەبینم لە‬

‫كوردســتانی ڕۆژهەاڵتدا و ئایندەیەكی باشیان لێ‬ ‫چاوەڕوان دەكرێت‪.‬‬ ‫تــا چەنــد خێزانەكەت لــە بــواری هونەریدا‬ ‫هاوكارییان كردووی؟‬ ‫بەداخەوە لە كوردســتان بەگشتی ئافرەتان لە‬ ‫زۆر كاری هونەریــدا ڕێگرییــان لێ دەكرێت‪،‬‬ ‫منیش یەكێكم لەو كەســانە و تەنیا باوكی‬ ‫خوالێخشــبووم هاندەری ســەرەكیم بووە‪،‬‬ ‫چونكە خۆی هونەرمەند و ئەدیب و ڕۆشنبیر بوو‪.‬‬ ‫ئەو وێنە و تابلۆیانەی بۆ شیعر كێشاوتن‪ ،‬تا چەند‬ ‫ڕەنگدانەوەی هەستیی لەگەڵ ئەو شیعرە هەیە؟‬ ‫من هەمیشە هەوڵی خۆم داوە تا بەتەواوی هەست‬ ‫و بیرۆكە شــاراوەكان بەجۆرێكی سەرنجڕاكێش‬ ‫بــۆ ناو تابلۆ و شــیعرەكان بگوازمــەوە‪ ،‬ئەوانەی‬ ‫شیعرم بۆ خوێندبنەوە یان شێوەكاریم بۆ كردبن‪،‬‬ ‫لە شــێوەی شــیعردا بەدڵیان بووە و ئەوەشــی‬ ‫دەمێنێتەوە بۆ ڕای گشــتی و جەماوەر تا چەند‬ ‫من بە سەركەوتوو دەزانن‪.‬‬ ‫دواین بەرهەمت چییە؟‬ ‫ئێستە جگە لە هونەری شێوەكاری‪ ،‬توانیم‬ ‫بچمــە دنیــای گۆرانیگوتنەوە تــا بتوانم‬ ‫بەردەوام دەبم و دوایین كاری هونەریشــم‬ ‫گۆرانییەكە ئێستە سەرقاڵی كلیپ و كاری‬ ‫باشترم بۆ میلەتەكەم‪.‬‬

‫بێستوون حەسەن‪:‬ڕۆژگار دەیسەلمێنێ كێ براوەی‬ ‫جەنگی وشە و قەڵەمە‬

‫وشە‪ /‬هەورین و ئەڤین‬

‫بێستوون حەسەن شاعیرێكی كەمنووسە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە زۆربەی كۆڕ و فێســتیڤاڵەكاندا جێ پەنجەی‬ ‫دیارە و خاوەن چەندان خەاڵتە‪ .‬ئەو لە دایكبووی‬ ‫شــاری هەڵەبجەیە‪ ،‬ئەو شــارەی پڕە لە برین و‬ ‫چیرۆك و ئیلهامی ســەدان شیعر‪( .‬نهێنییەكانی‬ ‫باران) دیوانە شــیعرەكەیەتی و كە بە یەكێك لە‬ ‫دیوانــە جوانەكانی نەوەی نــوێ دادەنرێت‪ .‬لەم‬ ‫دیمانەیەی “وشــە”دا وەاڵمی چەندان پرسیار‬ ‫دەداتەوە‪.‬‬ ‫* ســەفەر چییــە؟ ئایا ســەفەری نووســینت‬ ‫چۆن دەســت پێ كرد؟ ئێســتە لــە كۆێی ئەو‬ ‫سەفەرەدای؟ ئایا سەفەر گرینگە بۆ شاعیر؟‬ ‫ وەك هەموو كەسێكی ئاسایی و هەموو ئەوانەی‬‫وەك هاوتەمەنــم بوون خولیــای تێكەڵبوونم بە‬ ‫نوسین و خوێندنەوەی ڕۆمان و دەقی شیعریی‬ ‫لە قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەییدا دەركەوت‪،‬‬ ‫دواتــر و بــە درێژایــی كات و بەهــاوكاری و‬ ‫پشتیوانیكردنی زۆرێك لە مامۆستایانم بەتایبەت‬ ‫مامۆســتا كاوە عەبــدواڵ كە ئێســتە ئەندامی‬ ‫كارگێڕی بنكەی ئەدەبی و ڕوناكبیری گەالوێژە‪،‬‬ ‫توانیم ئاســتی خۆمــم بۆ ئاشــكرا ببێت‪ .‬ئێمە‬ ‫ماڵباتێك بووین زۆرمان خولیا و ئەشقی نووسین‬ ‫فێرە سەفەری كردبووین بۆ ئەستانەكانی خەیاڵ‪،‬‬ ‫ئەوەتا مامۆستا ع‪ .‬ع شەونم و ساڵح شارەزووری و‬ ‫شوان محەمەد ئەمین و دەیانی تری وەك ئەمان‬ ‫بەرهەمی ئەو پاڵنەرانە بوون كە ئێمەش تاو بدا‬ ‫بەرەو دنیای فەنتازیا و ئەو دنیا بێ كۆتایەی كە‬ ‫لــە دەوری قەڵەم كــۆی كردووینەوە‪ .‬هەڵبەت‬ ‫منیش چرۆیەكم لەو باخە سەوزەی ئەوانی تێدا‬ ‫ســەوز بوو‪ .‬لێرەشــەوە دەمەوێت وەدووی ئەو‬ ‫كاروانە ڕەنگاڵەیییەی ئەدەب بكەوم كە نازانرێت‬ ‫بۆ كوێ دەڕوا و بەكوێ دەگات‪.‬‬

‫بەڕێوەبەری نووسین رۆژنامە‪:‬‬ ‫رێبین فەتاح‬ ‫بەڕێوەبەری نووسین سایت‪:‬‬ ‫باز ئەحمەد‬

‫* عەشق لەناو نووسینەكانت و دەرەوەی نووسین‬ ‫چۆنە؟ عەشق چی دەگەیەنێت؟‬ ‫من دەمەوێ ئەو ئەشــقەی كە تۆ پێناســەی‬‫دەكەی‪ ،‬ئاوەژووی كەمەوە بە شــەڕێكی قورس‬ ‫و گران كە سەرەتا هەموو كەسێك دەتوانێ بیكا‬ ‫و تا ماوەیەكیــش بەرەنگاریــی دەكات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پرسیارەكە لەوەدایە داخۆ كێن ئەوانەی تا كۆتای‬ ‫ئەم شەڕە بەردەوامن؟ عیشق درۆیەكی شیرینە‬ ‫بە زمانێكی تاڵ تەفســیر دەكرێ لەناو باوەشێك‬ ‫ئیلهامدا‪ ،‬نە كاتی دەســت پێكردن دەزانێ و نە‬ ‫كۆتا‪.‬‬ ‫* ئایــا بۆچــی ئەدەبــی كــوردی لــە بازنەی‬ ‫ناوچەگەرییــەوە هەمیشــە بەدرێژایی مێژوو‬

‫دەستەی نووسەران‪ :‬سلێمان تاشان‬ ‫هەڵەچن‪ :‬وشيار ئەسوەد‬ ‫چاپ‪ :‬چاپخانەی كوردستان ‪07701573407‬‬

‫مەحموود ئیسماعیل‬

‫هەبوونی ئەو دەنگانەی قبووڵ بووە كە تەمەنیان‬ ‫زۆرە و كەمتر بەالی ئیشی گەنجانەوە چوونە؟‬ ‫هەمیشە باو بووە لە كولتووری ئێمەدا ئەو جۆرە‬‫مامەڵەكردنە بە نەوەكانی دوێنێ و ئەمڕۆ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫گوناهباریــش دەبین بەهەمــوو دەنگێكی نوێ‬ ‫بڵێین‪ :‬تازەگەریی‪ .‬ئەوە مێژووە و ئەوەش ئایندە‪،‬‬ ‫ئازا ئەوانەن كە دەچنــە مێژووەوە نەك ئەوانەی‬ ‫بە دەیــان نامیلكــە و شــیعرۆكە هەڵدەڕێژنە‬ ‫كۆشی ئەدەبی بێتاوانی كوردییەوە‪ .‬بۆ بەشێكی‬ ‫پرسیارەكەت لەگەڵتم كە وەك پێویست گرنگی‬ ‫نادرێت بە دەنگــی نوێ‪ ،‬ئەمەش هۆكارگەلێكی‬ ‫لە پشــتە كە ناكرێ و بڤەیە گوتنی هەندێكیان‪،‬‬ ‫بەاڵم هەندێك لە دەنگە نوێیەكانیش لە ئاســت‬ ‫ئەو بەرپرســیارێتییەدا نین كە شــایەنی گوتن‬ ‫بێــت‪ ،‬ئێمە هاتوویــن ڕاشناوەســتین‪ ،‬گرنگ‬ ‫بەردەوامیمانــە‪ .‬ئــەوە خۆمانیــن ئــەو بڕیارە‬ ‫دەدەین كە دەبێ ســبەی بەشەرمەوە بێن و لە‬ ‫دەرگاكانمان بدەن‪ ،‬ئەوە ڕۆژگار دەیســلەمێنێ‬ ‫كێ براوەی ئەم جەنگی وشە و قەڵەمەیە‪.‬‬ ‫* دەگوترێــت زۆربەی بەرهەمی شــیعری نوێ‬ ‫لە بیر دەچنــەوە‪ ،‬چونكە مــاك و هەوێنی ئەو‬ ‫داهێنانەیان تێدا نییە ببن بەهۆی مانەوەیان‪ .‬تۆ‬ ‫چی دەڵێیت؟‬ ‫تا ئاســتێك لەگەڵ پرســیاری پێشتردا هەمان‬‫وەاڵم وەردەگرێت‪ ،‬بەاڵم دەبێ بۆ ســڕینەوەی‬ ‫ئــەم مۆتەكــەی ڕەخنــە و توانجدانــە هەموو‬ ‫ئەوانەی دەچنــە بابی دەنگی نوێــوە‪ ،‬نەهێڵن‬ ‫سێبەری هیچ شــاعیرێك یان نووسەرێكی دیار‬ ‫بەســەریانەوە زاڵ بێت و لە ئاكامدا ببێتە هۆی‬ ‫لەیەكچوون و كاڵبوونەوەی ئەو نووسینەی دێتە‬ ‫بوون‪ ،‬دەبێ كار لەســەر ئەوە بكەین هەریەك لە‬ ‫ئێمە جۆرە ســتایلێك تایبــەت بەخۆمان بنیات‬ ‫بنێین و زیاتر و زیاتر بخوێنینەوە تا بەرشااڵوی‬ ‫فەوتان و لەناوچوون نەكەویــن‪ .‬كەم تا زۆرێك‬ ‫دەنگە نوێیەكان بۆ خوێنەر و شارەزایانی ئەدەب‬ ‫لەبەرچاو و دیارن‪ ،‬گرنگ ئەوەیە ملمالنێ هەبێت‬

‫هیدایەت جان‬

‫كوردۆ شابان‬

‫دابەشكردن‪ :‬بالڤ پەیك‪ ،‬سلێمانی‪ /‬برایەتی‪ ،‬هەولێر‬

‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫خوێندنەوەیەكی‬ ‫لیبڕااڵنە بۆ‬ ‫(كافێ)‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫لە كوردستانی ڕۆژهەاڵت كۆمەڵێك‬ ‫كەسی چاالك لە ژنان و كچان لە‬ ‫هونەر و شیعردا دەبینم‬

‫پەیڕەو ئەنوەر‬

‫كافــێ وەك ســپەیس‪ ،‬كافــێ وەك ڕووبەر و‬ ‫پانتایی و شــوێن چۆن مرۆڤ دادەڕێژێتەوە‪،‬‬ ‫چۆن مرۆڤ و تــاك چوارچێــوەدار دەكات و‬ ‫لەگەڵ جیۆگرافیادا تێكەڵی دەكات‪ .‬لیبڕاڵیزم‬ ‫و تاكگەرایی چۆن “شوێن” بەرهەم دێننەوە!‬ ‫چۆن شــوێن و مرۆڤ پێكەوە دەبەســتنەوە‬ ‫لــە دنیای كوردیــدا‪ .‬ئەم كردەیــە پێوەندی‬ ‫بە كۆمەڵێك كــردەی تــری وەك مۆدێرنیتە‪،‬‬ ‫بەرهەمهێنــان‪ ،‬پیشەســازی و بــازاڕ و‬ ‫سەرمایەدارییەوە هەیە‪.‬‬

‫‪19‬‬

‫تا زیاتر ئــەو دەنگانە تۆخ ببنــەوە لە گۆڕەپانی‬ ‫ئەدەب و هونەری كوردیدا ‪.‬‬ ‫* ئایا گرفتی رەخنەی ئەدەبی كوردی ئەمڕۆمان‬ ‫تەنیا نەبوونی میتۆد و تیۆری رەخنەیییە؟‬ ‫گرفتــی هــەرە دیــار و بەرچــاوی ڕەخنەی‬‫ئەمڕۆی ئەدەبی كــوردی‪ ،‬نەبوونی ڕەخنەگری‬ ‫رژد و بێالیەنــە‪ ،‬مەبەســت لــە رژد ئەوەیــە‬ ‫پاڵپشت بە باكگراوندێكی ئەدەبیی رۆشنبیریی‬ ‫گشــتی بتوانێ لە دیدێكی هەقبینانەوە و بەبێ‬ ‫دەستخستنە سەر ناوێكی دیار‪ ،‬خوێندنەوە بكات‬ ‫بۆ هەر دەقێك كە دێتە بەردەستی و ئەم دەبێتە‬ ‫حوكمــدەری بابەتەكە كە ســەرنجام خاوەنی‬ ‫بابەتەكەی پێی دەكەوێتە ســەر ســكە و چیتر‬ ‫خۆی پێ دەدۆزێتەوە‪.‬‬ ‫* شاعیرە گەنجەكان چی بكەن تا بوونی خۆیان‬ ‫بسەلمێنن؟‬ ‫وەك گوتوویانە ســوار تا نەگلێت نابێتە سوار‪،‬‬‫هەڵبەت نووســینی شــیعرێك ناتكاتە شاعیر و‬ ‫نووســینی بابەتێك ناتكاتە نووسەر‪ .‬بە واتایەكی‬ ‫تر هەتا خۆمان پڕ بكەین لە مەعریفەی ئەدەبی‬ ‫و تێكەڵبوون بە دنیای شــاعیرانی پێش خۆمان‬ ‫و خوێندنەوەمان بۆ شــیعری ئێســتە‪ ،‬هێشتا‬ ‫كەمــە‪ .‬چــون پانتایییەكە زۆر لــەوە فراوانترە‬ ‫بەهۆی نووسینی شیعرێك و دووان و سییان ئیتر‬ ‫خۆم ناو بنێم شــاعیر و بچمە سەر شەقامەكان‬ ‫و وەك رەخنەگرێك تانە و ڕەخنە بگرم لە شــیعر‬ ‫و نووســینی هەر شــاعیرێكی تری مەیدانەكە‪.‬‬ ‫بەردەوامبوونمان لە دنیای نووســین و ئەدەب‬ ‫زادەی ئەو ڕاســتییەیە كە مێــژوو پەنجەی بۆ‬ ‫درێــژ دەكات و ئایندە دەینوســێتەوە‪ .‬لێرەوە‬ ‫تەمەندرێژی بۆ هەموو دەنگێك دەخوازم‪ ،‬ئاواتمە‬ ‫هەموو ئەو دەنگانەی كە ئێســتە بوونەتە جێی‬ ‫تێڕامانی خوێنەر و شیعردۆستانی بواری ئەدەب‪،‬‬ ‫سبەی لە ئامێزی كتێبخانەكاندا گوڵدانێك بن لە‬ ‫وشــە و بۆن و بەرامەیان بگاتە تەواوی ئەدیبانی‬ ‫دنیا‪.‬‬

‫بۆ پەیوەندی‪:‬‬

‫‪0964(0)7502376262‬‬ ‫‪0964(0)7502386262‬‬


‫هەفتەنامەیەكی سیاسیی گشتییە‬

‫‪20‬‬ ‫‪www.wishe.net‬‬

‫لە ماڵپەڕی وشە ئاگاداری نوێترین گۆڕانكارییەكان بە‬

‫‪Wishe‬‬ ‫‪Heftenameyekî sîyasî giştîye‬‬

‫خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر‪ :‬سەرباز ساڵح‬ ‫‪sarbaz25@yahoo.com‬‬ ‫‪07502376262‬‬

‫كوردستان ــ هەولێر‬

‫ژمارە (‪ ، )197‬چوارشەم‪2017/ 8/ 9 ،‬‬

‫‪wishe@wishe.net‬‬

‫بەدران ئەحمەد حەبیب‬

‫ئەو هەڵوێســتەی داوا دەكا خەڵــك بە نا دەنگ‬ ‫بە ریفراندۆمی ســەربەخۆیی بدەن نیشــانەی‬ ‫كارەســاتێكە ئــەم هەرێمــەی ئێمــەی پێدا‬ ‫رادەبوورێ‪ .‬كارەساتەكەش زایەی كارەساتێكی‬ ‫لە خــۆی گەورتــرە ئەویش نەمانــی كۆكی و‬ ‫تەبایییە لە نێوان الیەنەیلی سیاســیدا‪ .‬نەمانی‬ ‫كۆكی و تەباییش زایەی كارەساتێكی گەورترە‬ ‫تۆ خــۆت دەتوانــی بیدۆزیتەوە چییــە‪ .‬وەك‬ ‫چیڕۆكەكەی شــیر دا بۆ داپیر دا‪ ،‬زۆری دەوێ‬ ‫تا ئەو هەموو ئاڵۆزییە یەك بەناو یەكەدا دەبنەوە‬ ‫و هیچیشی پێ ناوێ كە ‪ 45‬رۆژ لێرەوە تا رۆژی‬ ‫دەنگدانەكە‪ ،‬بەشــی كردنەوەی یەك ئاڵۆزیش‬ ‫ناكات چی بە جێی هەمووی‪.‬‬ ‫لەبەرئــەوە دەبێ ئێمە چاوەڕوانی ســیناریۆی‬ ‫جیاواز بین‪ .‬خۆشــترین و ساناترین سیناریۆش‬ ‫سیناریۆی سەركەوتنی ریفراندۆم و راگەیاندنی‬ ‫سەربەخۆیییە بێ هیچ ئاخ و ئۆفێك وەك هەندێك‬ ‫كەس لە راگەیاندنەوە پێشانی دەدەن‪ .‬سیناریۆی‬ ‫هەرە نەخوازەنیــش ئەوەیە ناكۆكیی ناوەخۆیی‬ ‫سەر بكێشێتەوە بۆ ترازانی یەكجارەكی و پاشان‬ ‫توندتیژی و پێكدادان بە تایبەتیش ئەگەر دیار‬ ‫نەبێ ئاخــۆ یەكێتی تا بنكــوت لەگەڵ پارتیدا‬ ‫بەو گەرمی و گوڕییەی لەم رۆژانەدا دەیبینین‪،‬‬ ‫دەمێنێتــەوە یانەخــۆ لێــرەوە تا ئــەو دەم لە‬ ‫شوێنێكدا لێی با دەدەاتەوە‪ ،‬كە پاڵەستۆش وردە‬ ‫وردە زۆر دەبن بۆ ئەو بادانەوەیە‪ .‬روون و بەدییە‬ ‫لە دوای كەوتنی مام جەاللەوە‪ ،‬یەكگرتوویی و‬ ‫راستەڕۆیی لەناو ســەكردایەتیی یەكێتیدا زۆر‬

‫ریفراندۆم لە بارێكی فرە ئاڵۆزدا‬

‫كەم هاتووەتە دیتن‪.‬‬ ‫ئەوەی سەرەوە هەر بۆچوونی من نییە‪ ،‬بۆچوونی‬ ‫خەڵكی لــە من شارەزاتریشــە‪ .‬لــەو رۆژانەدا‬ ‫پرسیاری ئەو بارە ناپەڕژایەم لە كاربەدەستێكی‬ ‫نێزیك بە ســەرچاوەی بڕیار كرد لە وەاڵمدا وتی‬ ‫“یان دێت یــان دەڕوات”‪ ،‬بەاڵم لە نێوانی دێت‬ ‫و دەڕوات یان ئەو دەرچــوون و تێچوونە پڕ لە‬ ‫مەترسییەدا سیناریۆی تریش هەن دەشێ باسی‬ ‫هەندێكیان بكەین‪ .‬مافی خۆیشــمانە باســیان‬ ‫بكەین‪ ،‬من یەكبەباری خۆم نڤیشــكی تەمەنم‬ ‫لەناو ئەو بزاوە نیشــتمانییەدا بەسەر بردووە و‬ ‫ئەوەندەم تاقیكردنەوە بینیوە رواڵەتییانە نەڕوانم‬ ‫بە پێشهاتێكی وادا‪.‬‬ ‫ســیناریۆیەكی تــر ئەوەیــە دەنگــی بەڵێ لە‬ ‫ریفرانۆمەكەدا بدۆڕێنێ یــان بە جیاوازییەكی‬ ‫كەمەوە بیباتەوە‪ .‬ئەو نســكۆیەش فرە لەگوێنە‬ ‫لەبەرئــەوەی هەڵوێســتی سیاســیی خەڵــك‬ ‫پێوەندیــی بە باری ئابووریــی وانەوە هەیە نەك‬ ‫نیشتمانپەروەرییان‪ .‬تەنیا چەند حەوتووێك ماوە‬ ‫بۆ ‪25‬ی ئەیلــوول و هیچ هێمایەك نایەتە دیتن‬ ‫نیشــانە بێ كە حكوومەت لە پرســی مووچەدا‬ ‫كەمێك خــۆی بخورێنــێ تەنانــەت ئەگەر بۆ‬ ‫خافاڵندنیش بێ‪ .‬راستییەكی جیاوازی هەڵنەگر‬ ‫ئەوەیە خەڵك بە گشــتی نەخاســمە چینەیلی‬ ‫ژێرەوەی كۆمەڵگە لە روانگەی گرانیی بژێوییەوە‬ ‫دەڕوانن بــە دنیادا و مافی خۆیشــیانە وا بن با‬ ‫كەس لەمبارەیەوە سكااڵی لێیان نەبێ‪.‬‬ ‫ســیناریۆیەكی تر‪ ،‬هاتنەپێشــەوەی ســوپای‬

‫عێراقە لــەو ناوچەیلەی لەگەڵ ســەرهەڵدانی‬ ‫داعشــدا كەوتنەوە ســەر هەرێم‪ .‬ئەو ناوچەیلە‬ ‫هیــچ گومانێك نییە زەویی كوردســتانن بەاڵم‬ ‫لەبەرئــەوەی بەپێــی مــادەی ‪ 140‬یەكالیی‬ ‫نەبوونەتــەوە‪ ،‬عێراق دەشــێ ئەو پڕكێشــییە‬ ‫بكات‪ .‬وێڕای ئەوە ئێمە هەڵوێســتمان لە هیچ‬ ‫سەركردەوەیەكی عێراقیوە نەبینیوە بە ئەرێنێ‬ ‫لەو ریفراندۆمەی لەمەڕ ئێمەوە دوابێ تەنانەت‬ ‫ئەوانەشیان بە نێزیك بۆ كوردستان دێنە ژمار بۆ‬ ‫نموونە ئەیاد عەالوی‪ .‬هاتنەپێشــەوەی سوپای‬ ‫عێراق ئەگەر بۆ یــەك كیلۆمەتریش بێت رووەو‬ ‫بەرەی پێشــمەرگەدا‪ ،‬ئەگەری هەڵئایسانەوەی‬ ‫شەڕێكی سەرتاســەری لەو نێوانەدا دەكاتەوە‪.‬‬ ‫دیاریش نییە هەڵوێستی ئەمەریكا بۆ ئەوە چی‬ ‫دەبێ‪.‬‬ ‫بێگومان ناشــێ ئێمە لە پرســێكی وا گەورەدا‬ ‫“واتە ریفراندۆمی سەربەخۆیی” چاوەڕوانی هیچ‬ ‫ئەرێنییەك بین لە توركیاوە‪ .‬عێراق ئەگەر خۆی‬ ‫الواز بووبێــت و ئێمەش وامان دانابێ نەتوانێ لە‬ ‫ئاست ئەو كردەوەیەی ئێمەدا هیچ پاڵەستۆیەك‬ ‫بنوێنــێ‪ ،‬دەبــێ ئاوڕێك لە دیرۆكی سیاســیی‬ ‫خۆمان بدەینەوە‪ .‬بەیەكگەیینی شــای ئێران و‬ ‫سەدام حوسێن لە جەزائیر ساڵی ‪ 1975‬بۆ نموونە‪.‬‬ ‫كێشە ئەوەیە هەڵوێستی كۆمەڵگەی ناودەوڵەتی‬ ‫روون نییە‪ .‬زۆریش لەوە دەچێ هەڵوێستێك بێت‬ ‫بە باری نەرێنیدا‪ .‬قســەیەكی سێرگێی الڤرۆڤ‬ ‫لەو چەند رۆژەی پێشــوودا گرینــگ بوو‪ ،‬وتی‬ ‫كــورد هەرچەندە مافی خۆیشــیانە ئەوە بكەن‬

‫بەاڵم دەبێ بــاری ناودەوڵەتییان رەچاو كردبێ‪.‬‬ ‫مەبەســتی ئەوەیە رەنگە بــارە ناودەوڵەتییەكە‬ ‫پێوانەیی نەبێ بۆ هەنگاوێكی وا زل و گردەبڕ‪.‬‬ ‫ئەگەر ئێمە قســەكەی الڤرۆڤ‪ ،‬كە دیپلۆمات و‬ ‫پیاوێكی جەربەزەیە لە سیاسەتی ناودەوڵەتیدا و‬ ‫لە هیچ پێچ و كۆاڵنێكی دنیا بە تایبەت رۆهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستدا ســەری لێ ناشێوێ‪ ،‬بكەین بە بنەوا‬ ‫دەتوانین بڵێین‪ ،‬لەبــارەی راگەیاندنی دەوڵەتی‬ ‫كوردیوە ئــەو كرژییەی جاران لە سیاســەتی‬ ‫ناودەوڵەتیدا هەبوو ئێســتە نەماوە‪ ،‬كێشــەكە‬ ‫زیاتر لە دانانــەوەی كاتدایە‪ .‬كات دانانەوەش لە‬ ‫رۆهەاڵتی ناوەڕاســتدا وەك جــاران نییە مرۆڤ‬ ‫بە دیاریەوە لە پێناو گەیین بە دەســكەوتێكی‬ ‫تەنانەت بچووكدا كەزیی ســپی بهۆنێتەوە وەك‬ ‫لــە كوردەواریــدا دەیانوت‪ .‬لەو چەند ســاڵەی‬ ‫رابردوودا بینیمان گۆڕانــكاری لەم ناوچەیەدا‬ ‫چەندە فرە و چەندە بە لەز و بەزیشن‪ .‬لەبەرئەوە‬ ‫دەشــێ گەلی كوردستان لەوە ســڵ نەكاتەوە‬ ‫پڕۆژەیەكی وا گەورەی چارەنووسییانە بۆ چەند‬ ‫مانگێــك دواكەوێنێ لەپێنــاو هەلومەرجێكی‬ ‫لەبارتردا‪.‬‬ ‫ئەگەر بچینەوە سەرەتای ئەم نووسینە و كەمێك‬ ‫لە ناكۆكیی ناوەخــۆ بدوێینەوە‪ ،‬تێ دەگەین وا‬ ‫ئاســان نییە هەر بە دەست پێكردنەوەی كاری‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬كرژیــی بەردەم كردەوەی ریفراندۆم‬ ‫خاو بكەینەوە‪ .‬بە پێچەوانــەوە‪ ،‬بە دوور نایەتە‬ ‫دیتن كێشــەی تریــش لە زنجیرە كێشــەی‬ ‫“شــیر دا بۆ داپیر دا” سەرهەڵبدەن ئەگەر بێتو‬

‫بزووتنەوەی گــۆڕان وەك دەڵێ ســوورم “لەو‬ ‫شــوێنە دەســت پێ بكاتــەوە پەرلەمانی تێدا‬ ‫وەســتا بوو لە ‪23‬ی حوزەیرانــی ‪2015‬دا”‪ .‬یان‬ ‫بیر لە ســیناریۆی بادانەوەی یەكێتی لە گۆڕان‬ ‫و فتكردنی لە سەرۆكایەتیی پەرلەماندا بهێنینە‬ ‫بەرچاوی خۆمان‪.‬‬ ‫كێشــەی نێوان پارتی و گۆڕان لەو دوو ساڵەدا‬ ‫ئەوەندەی بــە بن داوەتــەوە ئاســان نەبێ بۆ‬ ‫چارەسەر‪ .‬وەك دەبینین‪ ،‬راگەیاندنی هەڵمەتێك‬ ‫بــۆ (نەخێر) لە كوردســتاندا‪ ،‬ناڕاســتەوخۆ لە‬ ‫گۆڕانــەوە‪ ،‬لــە كوێش؟ لە ســلێمانیی بنكەی‬ ‫ســەرەكیی یەكێتیدا‪ ،‬نیشــانەی ئاڵۆزبوونێكی‬ ‫زیاتــر و لێڵییەكی چڕترە بــە دیمەنەكەوە‪ ،‬كە‬ ‫بێگومان عێراق نــۆری خۆی تێدا گێڕاوە و وەك‬ ‫دەبینین بە ناوی ئەمەریكاشــەوە قسە دەكەن‪.‬‬ ‫ئەمانە بەســەر یەكەوە مژدەی بــاش نادەن بە‬ ‫هیچ ئاســۆیەكی چاوەڕوانی لەو ریفراندۆمە بە‬ ‫تەمایەدا‪.‬‬ ‫بە كورتی‪ ،‬ســەنگاڵنەوە و هێوربوونەوەیەك لەم‬ ‫دەم و ســاتەدا‪ ،‬وەك پێویســتییەكی كەس لێ‬ ‫هەڵنەهاتوو (المفر منە) وایە و گەڕانەوە بۆ هۆش‬ ‫داوایەكە دەبێ گوێی لــێ بێتە گرتن‪ .‬روودانی‬ ‫هەر یەكێك لەو ســیناریۆگەلەی سەرەوە‪ ،‬جگە‬ ‫لە ســیناریۆی یەكەم‪ ،‬هەمووی مل لە سیكارد‬ ‫سووینە‪ .‬من لەوانە نیم داوای نەترسی و بنەوای‬ ‫“یا دێت یــا دەڕوات” لە خەڵك دەكەن‪ .‬من لەو‬ ‫ریفراندۆمە دەترســم لەبەرئەوەی كوردواتەنی‬ ‫“ئەوەی بترسێ ناخەلسێ”‪.‬‬

Wishe197  
Read more
Read more
Similar to
Popular now
Just for you