Kapr23

Page 11

‫پڕوپ‬ ‫اگەندە لەدژی‬ ‫لۆكە دەكرێت‬

‫*لەچەند رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە باڵوبوویەوە كە خانمە هونەرمەند لۆكە زاهیر داوایەكی پێشكەش بە یەكێك لەكەناڵە ئاسمانییەكان‬ ‫كردووە‪ ،‬بۆئەوەی ببێتە پێشكەشكاری بڕگەی كەشوهەوا‪ ،‬بەاڵم كەناڵەكە رەتیكردۆتەوە‪ ،‬هەر دوابەدوای ئەم هەواڵە لۆكە زاهیر هەموو ئەو‬ ‫دەنگۆیانەی رەتكردەوەو رایگەیاند كە ئەو هیچ كاتێك بیری لەوە نەكرۆدتەوەو ناشیەوێت ببێتە پێشكەشكاری هیچ بەرنامەیەك و هەرچی‬ ‫لەوبارەیەوە دەوترێت پروپاگەندەیە‪.‬‬

‫ئامۆژگاری ئەلیكترۆنی بۆ‬

‫فـــۆتۆگرافــەری ســـەرەتایی‬ ‫ئا‪ :‬بڕوا عوسمان‬ ‫هونەری فۆتۆگرافی هونەرێكە هەموو كەس‬ ‫دەتوانێت كاری تێدا بكات‪ ،‬بەاڵم بەو مەرجەی‬ ‫ئ��ارەزووی لەسەر بێت‪ ،‬لە ئێستاشدا زۆر كەس‬ ‫ئارەزووی بەكارهێنانی دەكات‪ ،‬وێنەی ئەلیكترۆنی‬ ‫یەكێكە لەزانستە نوێیەكانی ئەم سەردەمەی ئێستاو‬ ‫تاكو دێت رۆژانە ئەم زانستە بەرەو پێش دەڕوات‪.‬‬ ‫زۆر كەسیش ئ����ارەزووی ئ��ەوە دەك���ات كە‬ ‫ژیانی خۆی بەوێنە تۆماربكات و هەمووی وەكو‬ ‫یادگارییەكی خۆش هەڵبگرێت‪ ،‬بۆیە ئەو كەسانە‬ ‫دەتوانن بە كۆمەڵێك زانیاریی سەرەتایی كارێكی‬ ‫ئاسان و مێژوویی بۆخۆیان تۆمار بكەن‪ .‬ئەوەی‬ ‫دەمانەوێت لێرەدا بیخەینەڕوو كۆمەڵێك زانیاری‬ ‫و ئامۆژگاری سەرەتاییە بۆ بەكارهێنەری سەرەتایی‬ ‫كامێرا‪ ،‬ئەوانیش‪:‬‬ ‫یەكەم‪:‬‬ ‫سەرەتا كامێرای گرانبەها مەكڕە‪.‬‬ ‫هەندێك وا دەزانن سەرەتا بەكڕینی كامێرایەكی‬ ‫گرانبەها ئەوا كارەكانیان باش و جوان دەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەپێچەوانەوە درەنگتر فێردەبن‪ ،‬چونكە كاركردن‬ ‫بەكامێرایەكی پرۆفیشناڵ ئاسان نییە پێدەچێت‬ ‫ئەمەش ببێتەهۆی وازهێنان ل��ەو ح��ەزە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەكرێت سەرەتا بە كامێرایەكی سادەی نرخ هەرزان‬ ‫دەست بەو حەزە بكەن وەكو كامێرایەك لەجۆری‬ ‫نیكۆن ‪ Nikon‬یاخود ‪ Canon‬كە كۆمەڵێكی زۆر‬ ‫كامێرای سەرەتایی گونجاویان هەیە بۆ ئەو كەسانەی‬ ‫كەسەرەتا دەستبەكاری فۆتۆگرافی دەكەن‪.‬‬ ‫دووەم‪:‬‬ ‫هاوێنە (لێنز) گرنگە وەكو كامێرا‪.‬‬ ‫هاوێنە یاخود لێنز‪ ،‬ئەو چاوەی كە دەتواندرێت‬ ‫وێنەی كامێراكەی لێوە ببینرێت‪ ،‬بەهۆی لێنزەوە‬ ‫كواڵیتی وێنە بەرزدەبێتەوەو بەپێچەوانەشەوە‪،‬‬ ‫ئەمە خاڵێكە پێوستە ئاگاداری بین‪ ،‬هەندێك كەس‬ ‫كامێرایەكی پڕۆفیشناڵ لەگەڵ لێنزێكی ئاسایی‬ ‫دەك��ڕن ئەمەش وادەك��ات وێنەكان بەدڵی خۆیان‬ ‫نەبێت‪ ،‬بەاڵم پێچەوانەكەی زۆرباشە بەوەی كە‬ ‫كامێرایەكی ئاسایی و لێنزێكی چاك و گرانبەهای‬ ‫بۆ بكڕن بەوەش دەتوانن سوودی زیاتر وەربگرن‬

‫لە كامێراكەیان‪.‬‬ ‫سێیەم‪:‬‬ ‫كڕینی ستاند ‪Tripod‬‬ ‫كڕینی ستاند ئەوە ناگەیەنێت كە بڕە پارەیەكی‬ ‫زۆر خەرج بكەیت لەبەرامبەر ئەوەی كە لەسەرەتاوە‬ ‫دەستبەكاری فۆتۆ بكەیت‪ ،‬بەاڵم بوونی ستاند هەر‬ ‫لەسەرەتای بەكارهێنانی كامێراوە پێویستە تاكو‬ ‫ئەوكاتەی كە زۆر ش��ارەزا دەبیت لەبەكارهێنانی‬ ‫كامێرادا‪ ،‬لەبەرئەوەی سەرەتا تاكو دەستت رادێت‬ ‫وێنە بگریت و دەستت نەلەرزێت پێویستە بەكاری‬ ‫بهێنیت دواتریش كە زۆر شارەزا بوویت دووبارە‬ ‫پێویستت دەبێت لەبەركارهێنانی بۆ لێنزێكی قەبارە‬ ‫گەورە كە دیسانەوە ئەو قەبارە گەورەیەش ئاسان‬ ‫نییە هەڵگرتنی و گرتنی وێنەو دەستت نەلەرزێت‬ ‫بەتایبەت وێنەگرتن لەجۆری (ماكرۆ)‪.‬‬ ‫چوارەم‪:‬‬ ‫بەكارهێنانی ئینتەرنێت بۆ زیادكردنی زانستەكە‪.‬‬ ‫گرتنی وێنە‪ ،‬ئارەزووی هەزاران كەسە لەجیهاندا‬ ‫هەر بۆیە لێرەوە كۆمەڵێكی زۆر ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی‬ ‫هەیە لەسەر ئەم بابەتە‪ ،‬بەسەردانكردنت بۆیان و‬ ‫خوێندنەوەو وەرگرتنی زانیاری لێیانەوە بەدڵنیاییەوە‬ ‫ش��ارەزای��ی و زان��ی��اری زی��ات��رت دەب��ێ��ت لەسەر‬ ‫بەكارهێنانی كامێراو چۆنێتی گرتنی فۆتۆ‪ .‬لەزۆرێك‬ ‫لەو ماڵپەڕانەی كە تایبەتن بەكاری فۆتۆگرافی‬ ‫دەتوانیت ئاشنا بیت بەجۆرەكانی كامێراو نرخەكانیان‬ ‫لەگەڵ نرخی لێنزو ستاندو نوێترین بەرهەمی‬ ‫كامێرای كۆمپانیا بەناوبانگەكانی دنیا‪.‬‬ ‫ل��ە ه��ەم��ووی گرنگتر دەت��وان��درێ��ت كتێبی‬ ‫ئەلیكترۆنی تایبەت بەو بوارە بەدەست بخەیت‬ ‫كە هەنگاو بەهەنگاو هاوكاریت دەكات‪ ،‬ئەم كارە‬ ‫ئاسانترە وەك لەوەی پارەیەكی زۆر لەخولێكدا خەرج‬ ‫بكەیت و سوودێكی ئەوتۆی لێنەبینیت‪ ،‬لە ئێستاشدا‬ ‫دەتواندرێت لەتۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیسبووك زانیاری‬ ‫بەدەست بخەیت ئەویش لەڕێگەی ئەو پەیجانەی‬ ‫كەتایبەتن بەزانستی فۆتۆگرافی‪ ،‬هەروەها یوتیوبیش‬ ‫بەهەمانشێوە قوتابخانەیەكی فێركاری گەورەیە لەو‬ ‫بوارەدا‪.‬‬ ‫پێنجەم‪:‬‬ ‫بەدەستی خۆت تاقیبكەرەوەو بەچاو هەستی‬

‫پێ‌ بكە‪ .‬ئێستا خاوەنی كامێرایت و دەتەوێت‬ ‫وێنە بگریت‪ ،‬بەاڵم چی دەكەیت؟ بۆ فێربوونی‬ ‫هەموو ئامێرێكی نوێ‌ واپێویست دەكات هەموو‬ ‫شتەكانی تاقیبكەیتەوە تاكو دەگ��ەی��ت ب��ەوەی‬ ‫كەخۆت مەبەستتە‪ ،‬بەهۆی ئەوەشەوە شتی زیاتر‬ ‫فێردەبیت‪ ،‬كامێراش بەهەمانشێوەیە‪ .‬دەتوانیت‬ ‫كۆمەڵێك شت تاقیبكەیتەوە تاكو هەست بەجیاوازی‬ ‫فۆتۆیەك بۆ فۆتۆیەكی تر بكەیت‪ ،‬ئەویش بەگۆڕینی‬ ‫تۆنی رەنگەكان و تووندی رووناكی واتە ‪ ISO‬و‬ ‫بەكارهێنان و بەكارنەهێنانی فالش‪ ،‬لەگەڵ كۆمەڵێكی‬ ‫تر لەگۆڕانكاری بە بەكارهێنان و تاقیكردنەوەی‬ ‫ئەمانە لەشوێنی جیاوازو گۆشەی جیاواز‪ ،‬بەهۆی‬ ‫ئەمەوە دەتوانیت شارەزابیت لە كامێراكەت و توانای‬ ‫كامێراكەت بزانیت‪ ،‬بەتاقیكردنەوە زیاتر زانیاری‬ ‫زیاترت دەست دەكەوێت‪ ،‬بەاڵم ئەوەت بیرنەچێت‬ ‫هەموو شتێك تاكو تێكینەدەیت فێرنابیت‪ ،‬بۆیە‬ ‫بەالتەوە ئاسایی بێت ئەگەر سیستمی كامێراكەت‬ ‫تێكچوو‪.‬‬ ‫شەشەم‪:‬‬ ‫لە كەسانی شارەزاوە زانیاری وەربگرە‪ .‬سروشتی‬ ‫مرۆڤ وایە كە حەزی بەكارێك بوو حەز دەكات‬ ‫بەو كەسانە ئاشنا بێت كە لەو كارەی ئەو دەكەن‬ ‫یاخود هاوپیشەو هاوحەزی ئەون‪ ،‬بۆیە هەر یەكێك‬ ‫لەئێمە دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ كەسانی شارەزا‬ ‫لەو ب��وارەو فۆتۆگرافەكاندا ببەستێت و داوای‬ ‫هاوكاری بكات‪ ،‬بەمەش زانیارییەكی زیاتری مەیدانی‬ ‫دەست دەكەوێت و هەلی بوون بە فۆتۆگرافێكی‬ ‫پرۆفیشناڵی زیاتر دەبێت‪.‬‬ ‫حەوتەم‪:‬‬ ‫پێویست ن��اك��ات وێ��ن��ەی ه��ەم��وو شتێك‬ ‫بگریت‪ .‬دوای هەموو حەزێك ئامانجێك هەیەو‬ ‫گەیشتن بەو ئامانجە ئامانجی سەرەكییە نەوەك‬ ‫كاركردن بەشێوەیەكی هەڕەمەكی‪ ،‬چونكە دەبێتە‬ ‫سەر لێشێواندن لەكاركردندا‪ ،‬بەهەمانشێوە لە‬ ‫فۆتۆگرافیشدا رەچاوكردنی ئەو خاڵە كارێكی گرنگە‪.‬‬ ‫راستە گرتنی وێنەی زۆر دەبێتەهۆی ئەزموونی‬ ‫زیاتر‪ ،‬بەاڵم گرتنی هەموو فۆتۆیەك ناشرین و‬ ‫شتی نەشازی تێدەكەوێت‪ ،‬رەنگە ئەمەش حەزی تۆ‬ ‫لەكاری فۆتۆگرافی دووربخاتەوە‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )23‬كانوونى دووةمى ‪2013‬‬

‫‪11‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.