21_

Page 1

‫طؤظارَيكى روناكبيريي طشتيية‬ ‫بيست رؤذ جارَيك دةزطاى واآل دةريدةكات‬

‫ذمارة ( ‪13 )21‬ىتشرينى يةكةمى ‪2013‬‬ ‫يةكةم ذمارةى لة‬ ‫‪8‬ى تشرينى يةكةمى ‪ 2011‬دةرضووة‬ ‫مستەفا ئەحمەد‪:‬‬ ‫وەستاندنی (بەرنامەی بەرنامە)م بەپێویست زانی‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‪ ،‬ذمارة ( ‪ )21‬تشرينى دووةم ‪2013‬‬

‫بڵێسە جەبار فەرمان‪،‬‬ ‫رەخنە لەملمالنێی ژنان و ژنە ئیسالمییەكان‬ ‫هاشم جەباری‪-‬ی بێژەر‪،‬‬ ‫جیاوازییەكانی راگەیاندنی بەعس و ئێستا‪!..‬‬ ‫ماهیر حەسەن‪:‬‬ ‫ئیشی هونەرمەند نییە گازندە لەالیەنێك بكاو‬ ‫بەشان و باڵی الیەنێكی دیكەدا هەڵبدات‬ ‫جوانكاريی لووت‪،‬‬ ‫لە كوردستانیش‪ ،‬بازاڕی گەرمە‪..‬‬ ‫سنور ئاالنی‬ ‫دەبێتە كچی كافرۆش‬

‫دەریا خالد‪-‬ی هونەرمەند بۆ كەپر‪:‬‬

‫خۆشەویستی‪ ،‬قوربانیی دەوێت!‬ ‫كوڕانی قژدرێژ و‬ ‫تانەو تەشەری خەڵك!‬

‫ئارایشتكردن‬ ‫نهێنییە گەورەكەی ژنان!‬

‫«هەندێك لە هونەرمەندان وەكو بوقی دیعایەیان لێهاتووە»‬

‫‪15‬‬ ‫‪34‬‬ ‫‪3‬‬ ‫‪42‬‬

‫‪40‬‬

‫‪28‬‬

‫بەهار حسەینی‪ ،‬چۆن شاعیرو میدیاكاریشە؟‬ ‫ساتەكانی ژیان جێی مشتومڕی رۆشنبیران و هونەرمەندانی سوید بوو‬

‫چۆن و كەی وەرزش بكەین؟‬ ‫‪kapirmag@gmail.com‬‬

‫پیرۆزبایی لەهاوكارمان هەرێم عوسمان‬ ‫بەبۆنەی گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیرییانەوە‪ ،‬بە گەرمی‬ ‫پیرۆزبایی لە هاوكارمان «هەرێم عوسمان» بەڕێوەبەری هونەری‬ ‫دەزگای وااڵ و خاتوو «تابان عەتا» دەكەین‪ ،‬هیوادارین ژیانێكی‬ ‫بەختەوەرو ئاسوودە بژین و هەموو ساتێكی تەمەنیان كامەرانی‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫دەزگای وااڵ‬

‫ســــةرنووسةر‬ ‫‪07701583203-3291548‬‬ ‫بةدالــة‬ ‫‪3291532-3291542‬‬ ‫بــةشــىريكالم‬ ‫‪07710159888‬‬ ‫سليَماني‪ -‬طة ِرةكي ئاشتي‪ ،‬بةرامبةر‬ ‫شيريني تابان ‪ -‬نزيك قوتابخانةي مةولةوي‬ ‫دابەشكردن‪ :‬كۆمپانیای پەیك‬

‫فۆتۆی بەرگ‪ :‬سیروان محەمەد‬


‫رەخنەكانی بڵێسە‬

‫بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‪ ،‬كە هاوكات چاالكێكی بواری مافەكانی ژنانیشە‪،‬‬ ‫لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك‪ ،‬لەرێگەی نووسینێكەوە رەخنە لە نەگونجانی ژنان و پێكەوەكاركردنی ژنان دەگرێت و‬ ‫ئاماژە بەوە دەكات كە جیاوازی بیروبۆچوونەكانی خودی ژنان بۆ مافەكانیان و چۆنێتی بەدەستهێنانیان زیانی لەمافەكانی‬ ‫ژنان داوە‪ ،‬ئەگەرچی هێشتا كێشەی زۆر سەرەتایی هەن كە بەرۆكی ژنان و كچانی ئەم واڵتەی ئێمەی بەرنەداوە‪.‬‬

‫‪2‬‬

‫هونەرمەندانی كوردستان‪ ،‬لەچاوەڕوانیدا!‬ ‫نەجم هۆگری سەرۆكی لقی سەندیكای‬ ‫هونەرمەندانی ك��وردس��ت��ان‪ ،‬ل��ەب��ارەی ك��ارو‬ ‫هونەرمەندانی‬ ‫سەندیكای‬ ‫چاالكییەكانی‬ ‫كوردستانەوە ئ��ەوەی كە ك��راوەو ئ��ەوەی كە‬ ‫داواش��ك��راوە‪ ،‬بە كەپر‪-‬ی راگ��ەی��ان��د‪:‬داوام��ان‬ ‫ل��ەپ��ارێ��زگ��اری سلێمانی ك���ردووە ك��ە یەكەی‬ ‫نیشتەجێبوون بۆ ئەو هونەرمەندانە بكات كە‬ ‫سوودمەندنەبوون لەیەكەی نیشتەجێ بوون‪.‬‬ ‫داوای دروستكردنی سندوقی خانەنشینیمان‬ ‫كردووە بۆ هونەرمەندان كە خانەنشینكردنی‬ ‫هونەرمەند وا لەهونەرمەند دەكات خۆی بۆ‬ ‫كارەكەی تەرخان بكات‪ ،‬بەاڵم تائێستا وەاڵم‬ ‫ن��ەدراوی��ن��ەت��ەوەو بەهیوای ب��ەزووی��ی وەاڵم‬ ‫وەربگرین‪.‬‬ ‫ب��ەه��ەوڵ��ی س��ەن��دی��ك��ای ه��ون��ەرم��ەن��دان��ی‬ ‫كوردستان‪ ،‬هەروەها لەڕێگای دروستكردنی‬ ‫فشار لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان‪،‬‬ ‫تواندرا سندوقی كۆمەكی هاوكاریی هونەرمەندان‬ ‫دابمەزرێندرێت و هونەرمەندان هاوكاری لێ‬ ‫وەربگرن‪ ،‬ئەوەیش كە داهێنان دەكات هاوكاری‬ ‫داهێنان وەربگرێت‪ .‬بەمەبەستی پاراستنی‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬

‫بەرهەمی هونەرمەندان و كۆپی نەكردنی بێ‬ ‫مۆڵەتی بەرهەمەكانیان‪ ،‬سەندیكای هونەرمەندان‬ ‫داوای (پاراستنی هزرو بیری هونەرمەندان)‬ ‫ی كردو الی خۆشیەوە پەرلەمان بەبڕیارێك‬ ‫رەزامەندی نیشاندا لەسەر سزادانی هەر كەسێك‬

‫كە سەرپێچی لەو بڕیارە بكات‪ .‬زۆر هەوڵماندا‬ ‫لە سەندیكا‪ ،‬تاكو قەناعەتمان بە پەرلەمان و‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆئەوەی‬ ‫سلێمانی ببێتە پایتەختی رۆشنبیری و بڕیارەكەش‬ ‫دەرچوو‪.‬‬


‫دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ‪NRT‬‬ ‫سنوور ئاالنی‪ ،‬خانمە بێژەری هەواڵ و بەرنامەی رۆژانەی ئێن ئارتی بەهۆی بەشداریكردنی لە فیلمی كچەی كافرۆشدا‪،‬‬ ‫بۆ ماوەی چەند مانگێك لە كەناڵەكەو كارەكانی راگەیاندنی دوور دەكەوێتەوە‪ ،‬بەاڵم بڕیاریداوە پاش تەواوكردنی كارەكانی‬ ‫لەو فیلمەدا بگەڕێتەوە كەناڵی ناوبراو و وەكو راگەیاندنكارێك درێژە بەكارەكانی خۆی بدات‪.‬‬

‫‪3‬‬

‫ساتەكانی ژیان جێی مشتومڕی‬ ‫رۆشنبیران و هونەرمەندانی سوید بوو‬ ‫دەرهێنەری زنجیرە درامای تەنز ئامێزی‬ ‫(ساتەكانی ژی��ان) لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ‬ ‫گ��ۆڤ��اری «ك��ەپ��ر» رایگەیاند كە شێوازی‬ ‫كاركردنیان لەزنجیرە دراماكەدا دراسی بووەو‬ ‫بەشێكی هۆكاری سەركەوتنی دراماكەش بۆ‬ ‫بەشداریكردنی كۆمەڵێك هونەرمەندی بە‬ ‫ئەزموون دەگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫نەجم هۆگر‪ ،‬ل��ەب��ارەی دراماكەیەوە‬ ‫كە سەرجەمی (‪ )30‬ئەڵقە بوو و لەمانگی‬ ‫رەمەزانی راب��ردوودا لە یەكێك لە كەناڵە‬ ‫ئاسمانییەكانەوە پەخشكرا‪ ،‬وتی‪ :‬بەرهەمەكە‬ ‫باسی لە كێشەكانی ناو خەڵك دەكردو لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا توانی چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەوەش��ی ن��ەش��اردەوە ك��ە ل��ەس��ەر ئاستی‬ ‫جەماوەریی خۆشحاڵی خەڵكی بەدوای خۆیدا‬ ‫هێناوەو وتیشی‪ :‬جگە لەبینەرە ناوخۆییەكان‬ ‫لە ئەمریكاو لە س��وی��دەوە دەستخۆشیم‬ ‫لێكراوە‪ ،‬تەنانەت سەاڵح چاوشین‪-‬ی هاوڕێم‬ ‫لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێیوتم كە‬ ‫دراماكە بۆتە جێگای مشتومڕی رۆشنبیران و‬ ‫هونەرمەندانی ناو سوید‪ .‬هاوكات وتیشی‪:‬‬ ‫دەرهێنانی دراماكە قورسایی و بارگرانییەكی‬ ‫زۆری خستبووە س��ەر شانی دەرهێنەر‪،‬‬

‫چونكە زۆر قورسە درامایەكی (‪ )30‬ئەڵقەیی‬ ‫بەرهەم بهێنیت كە هەر ئەڵقەیەو باسی‬ ‫گرفتێك و چارەسەری گرفتێك بكات‪ ،‬یاخود‬ ‫هەر ئەڵقەیەك لۆكەیشن و ئەكتەرو بابەتی‬ ‫تایبەت جیاوازی خۆی هەبێت‪ ،‬بەراورد بەو‬ ‫درامایانەی كە كارەكە ریوائییەو لەسەرەتای‬ ‫دراماكەوە تا كۆتایی شوێن یەك رووداو‬ ‫دەكەوێت‪.‬‬ ‫ب��اس��ی ل��ەوەش��ك��رد ك��ە كۆمەڵێك‬ ‫هونەرمەندی بەئەزموونی وەك نەهرۆ ساڵح‬ ‫دەلۆیی‪ ،‬كەریم ساڵح‪ ،‬بەهادین هەڵەبجەیی‪،‬‬ ‫جەالل عوسمان‪ ،‬بەیان مەحمود‪ ،‬بەیان عەلی‪،‬‬ ‫ن��ەورۆز عەباس‪ ،‬بەشدارییان تێدا كردووە‬ ‫كە خۆیان پێشتر ناسراو كاریان ك��ردووە‪.‬‬ ‫باسی لەوەشكرد‪ :‬كە بەپێی گەواهیدانی‬ ‫ئ��ەو هونەرمەندانە‪ ،‬درام��اك��ە ستایلێكی‬ ‫دیكەی كاركردنی هەبووەو سەرەڕای بوونی‬ ‫جددییەتێك تێیدا كواڵیتی ئیشەكەشیان بەدڵ‬ ‫بوو‪ .‬هەروەها ئەوەشی وت كە ئەو بەشانەی‬ ‫فریای دەرهێنانی نەكەوتووە‪ ،‬لەالیەن فوئاد‬ ‫جەالل‪-‬ی هاوڕێیەوە هاوكارییەكی باشكراوەو‬ ‫دواج��ار دەرهێنەر لەمۆنتاجدا بەسەرجەم‬ ‫ئەڵقەكاندا چۆتەوە‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫ژیانی تایبەتی كۆمسا‬ ‫كۆمسای كچە شۆخ و شەنگی شاری سنەو بەشدار لە بەرنامەی خۆشترین دەنگی كەناڵی ‪ NRT‬دوو‪ ،‬لە چاوپێكەوتنێكی‬ ‫تایبەتیدا‪ ،‬كە لەژمارەی داهاتووی گۆڤاری كەپردا باڵودەبێتەوە‪ ،‬چەند بابەتێكی تایبەت بە ژیانی خۆی باس دەكات و ئاماژە‬ ‫بەكارە هونەرییەكانی خۆی دەدات‪ ،‬پاش دووركەوتنەوەی لەبەرنامەی ناوبراو پێش كۆتایی هاتنی‪ ،‬جێگەی ئاماژە بۆ كردنە‬ ‫بڕیارە لەئایندەیەكی زۆ نزیكدا یەكەم ئەلبوومی ئەم خانمە بەناوی(ماڵی دونیا) لەالیەن سەنتەری كیژێ باڵو ببێتەوە كە‬ ‫لە ‪ 7‬تراك پێكهاتووە‪.‬‬

‫‪4‬‬

‫هونەرمەندێكی دوورە واڵت‪ ..‬پێیخۆشە كە ئیشی تازەی‬ ‫كرد‪ ،‬ئەو ئیشانەی تری تێپەڕێنێت‬

‫دەریا خالید‪ ،‬تایبەت بە «كەپر»‪:‬‬ ‫زۆرجار كە گوێت لە گۆرانی كوردی دەبێت‪،‬‬ ‫حەز بەوە دەكەیت كە گوێت لێی نەبێت‬

‫ئ��ەوەی ئ��ەم هونەرمەندە‬ ‫گرەوی لەسەر دەكات كاری جوانە‪،‬‬ ‫راش��ك��اوان��ە ئ���ەوەش دەڵ��ێ��ت كە‬ ‫ماوەیەكی زفۆرە لە هونەر دابڕاوەو‬ ‫هۆكاری ئەو دووركەوتنەوەیەشی‬ ‫دەگەڕێنێتەوە بۆ بەخێوكردنی منداڵ‬ ‫و دوورە واڵتی‪ .‬لەوەاڵمی پرسیارێكدا‬ ‫كە «كەپر» رووب��ەڕووی كردۆتەوە‬ ‫كە بۆچی بەرهەمی نوێی نییە؟‬ ‫لەوەاڵمدا دەڵێت‪ :‬بۆ بەرهەمی نوێ‪،‬‬ ‫بەڵێ بەتەمام‪ ،‬بەاڵم پێویستم بە‬ ‫تەمرین كردنە بۆ دەنگم و پێویستم‬ ‫بە هاوكاریكردن هەیە ل��ەڕووی‬ ‫موزیك و باشی و كواڵیتییەوە بۆ‬ ‫ئەوەی كە ئیشی تازەم كرد بتوانم‬ ‫بەدڵی گوێگر بێت‪..‬‬ ‫سازدانی‪ :‬كۆچەر عومەر‬ ‫فۆتۆ‪ :‬سیروان محەمەد‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬

‫هەموو شتێك‬ ‫بەخۆشەویستییەوە‬ ‫جوانەو خۆشەویستیش‬ ‫قوربانی دەوێ‬


‫داواكارییەكی كەمئەندامان‬ ‫لەچەند رۆژی رابردوودا رێكخراوی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایان لەپەرلەمانتارانی‬ ‫خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان كرد‪ ،‬لەو ‪ 49‬ملیۆن دینارەی كە وەك پاداشتی خانەنشینی وەریانگرتووەن هەر‬ ‫یەكەیان كورسییەكی كارەبایی بۆ كەمئەندامان بكڕن‪.‬‬

‫* ماوەیەكی زۆرە بەرهەمی نوێت نییە‬ ‫بۆچی؟‬ ‫ راستە بەرهەمی نوێم نییە‪ ،‬بەاڵم بەڕاستی‬‫دەمێكە لێی داب��ڕاوم‪ ،‬بەهۆی ژیان و مناڵ و‬ ‫دووروی‪ ..‬ئەو شتانە هۆكارن بۆ ئەوەی تۆزێك‬ ‫داببڕێم‪ ،‬پێمخۆشە كە ئیشی تازەم كرد‪ ،‬ئەو‬ ‫ئیشانەی ترم تێپەڕێنێت لە هەموو رووەكانەوە‪.‬‬ ‫* لە ئێستادا چۆن تەماشای هونەری گۆرانی‬ ‫وتن دەكەیت؟‬ ‫ ل��ەڕووی موزیك و دەن��گ و تەنانەت‬‫گۆرانییەكانی خۆیشم‪ ،‬لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم‪،‬‬ ‫هونەری ك��وردی جارێ واهەیە كە گوێی لێ‬ ‫دەگریت پڕ بەدڵ دەتەوێت گوێی لێ بگریت‬ ‫و چەند جارێك دووبارەی بكەیتەوە‪ .‬چونكە‬ ‫ئەوەندە ئاستیان بەرزە‪ .‬بەاڵم جاری واش‬ ‫هەیە‪ ،‬كە گۆرانییەك لەڕادیۆ یان لە‬ ‫تی ڤی پەخش دەكرێت‪ ،‬دەتەوێت‬

‫بەزووترین كات لەسەر ئەو كەناڵە الی بەریت‬ ‫و نە گوێت لێی بێت و نە سەیریشی بكەیت!‬ ‫* هەست بەوە ناكەیت ئەو كەسانەی چەند‬ ‫بەرهەمێكیان لەناو گۆرانی وتندا هەیە هەر بۆ‬ ‫دەرخستن گۆرانی دەڵێن و مەبەستیان خزمەت‬ ‫كردن نییە بە گۆرانی و مۆزیكی كوردی؟‬ ‫وەڵ�ڵا ئ��ەوە دەك��ەوێ��ت��ەوە س��ەر گوێگر‪،‬‬‫ئەو كەسانە بەڵێ زۆرن‪ ،‬بەاڵم ئێستا گوێگرو‬ ‫بینەری كوردی لە هەركاتێك زیاتر چاوكراوەن‬ ‫و ئاشنان بە ئیشی ج��وان‪ ،‬لەبەرئەوە بەڕای‬ ‫من ئەو كەسانە ناتوانن ژمارە بن لە هونەری‬ ‫كوردیدا‪ ،‬تەنها خۆیان ناشرین دەكەن لەبەرچاوی‬ ‫بینەرو گوێگردا‪ ،‬دەشبینن لەڕێی تۆڕە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكانەوە خەڵك‬ ‫چۆن گاڵتەیان پێ دەكات‪.‬‬ ‫بەكورتی دەمەوێ بڵێم‬ ‫بەدەستخۆتە بتەوێت‬

‫‪5‬‬

‫خۆت ناشرین بكەیت‪ ،‬بەاڵم قورسە ئەگەر بتەوێت‬ ‫سەنگی خۆت بەرز رابگریت‪ ،‬لەبەرئەوەی ئەم‬ ‫دوو رێگەیە هەیە‪ ،‬ئەو كەسانەی كە باسم كردن‬ ‫رێگای یەكەم هەڵدەبژێرن‪.‬‬ ‫* بەرهەمی نوێت بەدەستەوەیە یان نا؟‬ ‫ بۆ بەرهەمی نوێ بەڵێ بەتەمام‪ ،‬بەاڵم‬‫پێویستم بە تەمرین كردنە بۆ دەنگم و پێویستم‬ ‫بە هاوكاریكردن هەیە لەڕووی موزیك و باشی‬ ‫و كواڵیتییەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی كە ئیشی تازەم كرد‬ ‫بتوانم بەدڵی گوێگر بێت‪.‬‬ ‫* ب��ۆچ��ی زۆرێ���ك ل��ەو ژن��ان��ەی چەند‬ ‫گۆرانییەكیان هەیەو دەچنە ن��او پڕۆسەی‬ ‫هاوسەرگیرییەوە‪ ،‬ئیتر واز لە هونەری گۆرانی‬ ‫وتن دەهێنن؟‬ ‫ نا وا نییە‪ ،‬بەڕای من‪ ،‬خۆی هەندێك‬‫كاتت ك��ەم دەك��ات��ەوە‪ ،‬ب��ەاڵم من نموونەی‬ ‫جوانترت پێ بڵێم‪ ،‬كانی هونەرمەند كە چووە‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫نایەوێت كاری دووبارە بكات !‬ ‫خانمە گۆرانیبێژی الو دەریا خالید‪ ،‬كە ماوەیەكی زۆرە لەكاری هونەری دووركەوتۆتەوە لەدەرەوەی كوردستان دەژی‪،‬‬ ‫لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ گۆڤاری كەپر كە لەم ژمارەیەدا باڵوكراوەتەوە‪ ،‬ئاماژە بە هۆكاری دووركەوتنەوەی لەكارە‬ ‫ێ و بەرهەمی نوێی هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هونەرییەكانی دەدات و ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئەگەر هاوكاری بكرێت ئارەزووی كاری نو ‌‬ ‫نایشارێتەوە كە دەیەوێت ئەمجارە كارێك بكات دووبارە نەبێت‪.‬‬

‫‪6‬‬

‫ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە شاكارەكانی جوانتر‬ ‫بوون‪ ،‬بەاڵم ئەو كەسە كەوتووەتە سەر خۆی‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەگەر هاوسەرەوكەی لە هەمان بواردا كار‬ ‫بكات بەڕای من تێگەیشتنی باشتر دەبێت‪.‬‬ ‫* لە سەرەتاوە كێ هاندەرت بووە بۆ ئەوەی‬ ‫گۆرانی بڵێیت؟‬ ‫ حەزی خۆم بە دەرەجەی یەك‪ ،‬باوكم بە‬‫دەرەجەی دوو‪ ،‬زۆر كەسانی دەوروبەرم كە لەوە‬ ‫دەچێت ئێستا لەگۆڤارەكەتاندا بوار نەبێت ناوی‬ ‫هەموویان بهێنم‪ ،‬بەاڵم سوپاس بۆ هەموویان‪،‬‬ ‫خۆشەویستم هەیە بۆ هەموویان‪.‬‬ ‫* دایكت یەكێكە لەو ژنە چاالكانەی كە‬ ‫لەبواری مافەكانی ژناندا كاری كردووە‪ ،‬چۆن تۆ‬ ‫نەبوویتە چاالكوانێكی مافەكانی ژنان؟‬ ‫ (بەپێكەنینەوە) ئێ باشە لە خێزانەكە‪ ،‬ئاخر‬‫ئەگەر هەموومان سیاسی بین و خەریكی یەك‬ ‫بوار بین‪ ،‬خێزانێكی وشك دەرەچین‪ ،‬ئەمە تەنها‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬

‫بۆ سوعبەت بوو‪ .‬وەڵاڵ ئەوەی راستی بێت من‬ ‫ناتوانم وەكو دایكم لەو بوارەدا خۆم ببینمەوە‪،‬‬ ‫كە شتێك نەتوانی‪ ،‬دەستی بۆ نەبەیت باشترە‪،‬‬ ‫شتێكی خراپە لە هەموو شتێك بزانی و هیچیش‬ ‫نەزانی‪.‬‬ ‫* چۆن لە خۆشەویستی دەڕوانیت؟‬ ‫ هەموو شتێك بەخۆشەویستییەوە جوانە‪.‬‬‫ل��ەب��ەر ئ��ەوە ب��ا ه��ەم��ووم��ان یەكترمان خۆش‬ ‫بوێت‪ .‬خۆشەویستیش قوربانی دەوێ‪ ،‬ئەگەر‬ ‫خۆشەویستیمان خۆش بوێت‪ ،‬دەبێت راستگۆ بین‬ ‫لەگەڵ یەك و لەگەڵ خۆشەویستیش‪.‬‬ ‫* هاوسەرگیریت كردووە؟‬ ‫ بەڵێ هاوسەرگیریم كردووەو ئێستا لەگەڵ‬‫سیروان محەمەد دەژیم‪ ،‬یەك منداڵم هەیە كچەو‬ ‫ناوی دیما‪-‬یە‪.‬‬ ‫* هاوسەرەكەت رێت پێدەدات بەرهەمی‬ ‫نوێت هەبێت؟‬

‫ لەم ماوەیەی پێشوودا كلیپێكی بۆ كردم‪،‬‬‫وەعدی داومەتێ دەڵێ دەبێ ئیشی باشترت بۆ‬ ‫بكەم‪.‬‬ ‫* بەاڵم لە مەجالی كلیپدا هاوكاریت دەكات؟‬ ‫ پێم دەڵێ بۆئەوەی رەفیقە موزیك ژەنەكانم‬‫ئیشی باشت بۆ بكەن‪ ،‬كلیپی جوانترت بۆ دەكەم‪.‬‬ ‫* بە خۆشەویستی هاوسەرگیریت كردووە؟‬ ‫ خۆشەویستییەكەمان ماوەیەكی كورت بوو‪،‬‬‫دوایی هاوسەرگیریمان كردو ئێستا ژیانێكی باشمان‬ ‫هەیە لەڕووی خۆشەویستییەوە‪.‬‬ ‫* لە كۆتایی پرسیارەكانمدا دەمەوێت ئەوەت‬ ‫پێ بڵێم‪ ،‬دووری لە نیشتمان و كەسوكار‪ ..‬كە‬ ‫ئێستا تۆ لە ئەڵمانیا دەژیت‪ ،‬كاریگەری لەسەر‬ ‫خۆشەویستی تۆو هاوسەرەكەت نەكردووە؟‬ ‫ نەخێر بە پێچەوانەوە كاریگەری خراپی‬‫ن��ەب��ووە ل��ەس��ەرم��ان‪ .‬لەكۆتاییدا سوپاسی تۆو‬ ‫گۆڤارەكەتان دەكەم بۆ ئەم بەسەركردنەوەیەی من‪.‬‬


‫سەالمی‪ ،‬لە هەنگاوەكانی سەر خۆڵەمێش‬ ‫لەنوێترین كاری هونەریی خۆیدا‪ ،‬ئەكتەری بەتوانا نزار سەالمی لەئێستا سەرقاڵی كاركردنە لە نوێترین كاری هونەری‬ ‫خۆیدا‪ ،‬كە ئەویش بەشداریكردنە لەدرامای هەنگاوەكانی سەر خۆڵەمێش‪ ،‬ئەم درامایە لە نووسین و دەرهێنانی هومەرمەندی‬ ‫بەتوانا گەزیزە عومەرەو چەندین هونەرمەندی تری كورد رۆڵی تێدا دەبینن و لەئێستاشدا دراماكە لە قۆناغی وێنەگرتندایە‪.‬‬

‫‪7‬‬

‫راگەیاندنكارێك هەمیشە لە یادەوەریماندا زیندووە‪..‬‬ ‫جیاوازییەكانی راگەیاندنی بەعس و ئێستامان بۆ دەكات‬

‫هاشم جەباری‪ ،‬تایبەت بە «كەپر»‪:‬‬ ‫ئامادەنیم لە هیچ كەناڵێكدا كار بكەم‪،‬‬ ‫ئەگەر ناچاركرام كەناڵی گەلی كوردستان هەڵدەبژێرم‬

‫تەلەفزیۆنی كەركوك لە (‪)1967/11/18‬دا‪،‬‬ ‫دامەزراو بەزمانی كوردی پەخشی خۆی دەست‬ ‫پێكردووە‪ ،‬لەدوای (‪ )1‬یەك ساڵ و (‪ )9‬نۆ مانگ‪،‬‬ ‫مامۆستا «هاشم جەباری» كە هەموو شەوێك‬ ‫دەبووە میوانی ماڵەكانمان‪ ،‬وەك پێشكەشكار لەو‬ ‫تەلەفزیۆنەدا دادەمەزرێ‪ .‬بۆ ماوەی (‪ )38‬ساڵ‪،‬‬ ‫بە بەردەوامی كاری لەڕاگەیاندندا كردووە‪ .‬وەكو‬ ‫خۆی پێیووتین‪ :‬لە (‪)1969/9/1‬دا‪ ،‬چوومەتە ئەو‬ ‫تەلەفزیۆنەو دواتر چوومەتە رادیۆو تا (‪)2007/9/1‬‬ ‫كاری راگەیاندنم كردووە كە (‪ )38‬ساڵ دەكات‪.‬‬ ‫لەم چاوپێكەوتنەی كە «كەپر» لەگەڵیدا سازیداوە‬ ‫دەڵێت‪ :‬راگەیاندنكاری سەركەوتوو ئەوەیە كە‬ ‫رۆشنبیرییەكی بەرفراوانی هەبێ و لە هەڵوێست‬ ‫و بۆچوونەكانیدا راستگۆبێ و رێز لەڕاو تێبینیی‬ ‫ب��ەرام��ب��ەرەك��ەی ب��گ��رێ‪ .‬ل��ەم دیمانەیەدا‬ ‫الپ��ەڕە گرنگەكانی مێژووی راگەیاندنی‬ ‫ك��وردی ئەوكاتی دەسەاڵتی دیكتاتۆری‬ ‫هەڵدەداتەوەو كۆمەڵێك زانیاری گرنگ‬ ‫باس دەكات‪..‬‬ ‫سازدانی‪ :‬ئارام حسێن‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫پەرواز دەبێتە میوانی ئەحالم‬ ‫بەپێی هەندێك زانیاری كە لە چەند رۆژنامەیەكەوە باڵوكراوەتە‪ ،‬پەرواز حسێن‪-‬ی بەشداربووی بەرنامەی ئەرەب ئایدڵی‬ ‫كەناڵی ‪ ،MBC‬بەشداری لەبەرنامەیەكی تری ئەو كەناڵەدا دەكات‪ ،‬بەاڵم بەشداریكردنەكەی ئەمجارەی پەرواز وەكو میوان‬ ‫لەالیەن ئەحالمەوە بانگهێشتكراوە‪.‬‬

‫‪8‬‬

‫* وەك��و راگەیاندنكارێك كە سااڵنێكی‬ ‫زۆرەلەناو راگەیاندندا كارتكردووە‪ ،‬جیاوازیی‬ ‫ئەوكاتەی كە تۆ لەڕاگەیاندندا كارت دەكرد‬ ‫لەگەڵ ئێستای راگەیاندندا چییە؟‬ ‫ راگ��ەی��ان��دن��ی ج���اران بریتی ب��وو لە‬‫ئاژانسی دەنگ و باس و تەلەفزیۆنی عێراقی‬ ‫ب��ەغ��داو تەلەفزیۆنی ك��ەرك��وك‪ ،‬ژمارەیەكی‬ ‫كەمی راگەیاندنكار ئیشیان تێدا دەك��ردن‪،‬‬ ‫بەدواچوونێكی ب��ەردەوام لەالیەن دەزگاكانی‬ ‫ئەمن و موخابەراتەوە سەبارەت بەباڵوكردنەوەی‬ ‫بابەتەكانەوە بەتایبەتیش بابەتی سیاسی هەبوو‪،‬‬ ‫لێپرسینەوەمان ب��ەدواوە ب��وو‪ ،‬ئەگەر خۆمان‬ ‫لەوروژاندنی هەر بابەتێكی دژ بە دەسەاڵت‬ ‫بپارێزتایە‪ ،‬سەالمەت بووین‪ ،‬بە هیچ جۆریك‬ ‫رێگە بەشكاندنی سنووری راگەیاندن وەكو‬ ‫ن��اوزڕان��دن و سووكایەتی پێكردن و قسەی‬ ‫ناشیرین ن��ەدەدرا‪ .‬سەبارەت بە تەلەفزیۆنی‬ ‫(شەباب) ئەوە‪ ،‬چونكە سەر بە (عودەی) بوو‬ ‫لە سانسۆری دەوڵەت بەدەربوو‪ .‬ئەوكاتە بینەرو‬ ‫گوێگر بە تاسەوە ئاگایان لەڕووداوەكان و بینینی‬ ‫بەرنامەكانی رادیۆو تەلەفزیۆن بوو هەرچەندە‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬

‫لە ماوەی (‪ )43‬ساڵ كاركردن لە بواری‬ ‫راگەیاندن تەنانەت جەژنێكم بە ئیستراحەت‬ ‫لەگەڵ ماڵ و منداڵەكانمدا نەكرد‬ ‫هەموو خەڵكی كەركوك و شارەكانی دیكەی‬ ‫كوردستان‪ ،‬ئێستاش كە دەمبینن بەوپەڕی‬ ‫رێزەوە لەبەرم هەڵدەستن‬ ‫ستایشكردن و پێداهەڵدانی دەسەاڵت و خودی‬ ‫(سەدام) باڵیان بەسەر هەموو ئەو دەزگایانەدا‬ ‫گرتبوو‪ ،‬هیچ لێپرسراوێك بۆی نەبوو دەست‬ ‫لەكاروباری راگەیاندن وەربدات‪ .‬پیاوی راگەیاندن‬ ‫رێزی تایبەتی هەبوو لەالی لێپرسراوان‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئێستا راگەیاندن مەركەزیی نییەو هەر حزب‬ ‫و الیەنێك دەتوانێ رادیۆو تەلەفزیۆن بكاتەوە‬ ‫بەئارەزووی خۆی راست و چەپ سووكایەتی بە‬ ‫نەیارانی بكات و هەرچی بوێ باڵوی بكاتەوەو‬ ‫دەیەها بەرنامەی الوازو ئاست نزم ئاراستەی‬

‫بینەرو گوێگر بكات‪ ،‬رێز لەڕاگەیاندنكار ناگیرێ‬ ‫و تەنانەت زۆرجاریش لێيدەدرێ‪ ،‬جاران ئەگەر‬ ‫بێژەر لە خوێندنەوەی هەواڵەكان لە تەلەفزیۆنی‬ ‫بەغدا هەڵەی بكردایە بەرامبەر هەر هەڵەیەك‬ ‫بڕە پارەیەك لە مانگانەكەی دەبڕا‪ ،‬بەاڵم ئیستا‬ ‫هەزار هەڵە بە فلسێك‪ ،‬جاران ئیلتیزام هەبوو‬ ‫ئێستا كەس بە كەس نییە‪ ،‬جاران سەبارەت بە‬ ‫كورد كەناڵێكی كوردیمان هەبوو هەر چیمان‬ ‫بویستایە لە بواری ئەدەب و هونەرو رۆشنبیریی‬ ‫(لە سیاسەت ب��ەدەر) سانسۆری لەسەر نەبوو‬ ‫و دەیەها تیپی هونەری و دەیەها گۆرانیبێژ‬ ‫لەسایەی ئەو كەناڵەدا ناوبانگیان دەركرد‪ ،‬تەنیا‬ ‫لە ماوەی (‪)1974/6/1‬وە تاكو گواستنەوەی كەناڵەكە‬ ‫بۆ بە غدا لە مانگی (‪)6‬ی (‪)1999‬دا (‪)536‬‬ ‫گۆرانیبێژ (‪ )754‬گۆرانی رەش و سپی و (‪)944‬‬ ‫گۆرانی رەنگاو رەنگیان تۆماركردو (‪ )19‬تیپی‬ ‫هەڵپەڕكێ (‪ )55‬هەڵپەڕكێیان پێشكەشكردو (‪)35‬‬ ‫تیپی مۆسیقاو مۆسیقاژەن (‪ )84‬پارچە مۆسیقای‬ ‫رەش و سپی و (‪ )39‬رەنگاو رەنگیان تۆمار كرد‪،‬‬ ‫مندااڵنیش (‪ )61‬گۆرانی و (‪ )9‬ئۆپەرێتیان بۆ تۆمار‬ ‫كرا‪ ،‬جگە لە تۆماركردنی زیاتر لە (‪ )100‬زنجیرە‬ ‫دراما كە تائێستا خەڵك تامەزرۆی بینینیانە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا ئەوپەڕی سووكایەتی بە هونەرو فۆلكلۆری‬ ‫كوردی دەكرێ و كەسیش لە سەری نایەتە وەاڵم‬ ‫‪ .‬لێرەدا من بەرگری لەڕژێمی نەفرەتلێكراو‬ ‫ناكەم‪ ،‬بەاڵم ئەمە راستییەكی حاشاهەڵنەگرەو‬ ‫راگەیاندنی ئەمڕۆمان زۆرو بۆرە‪.‬‬ ‫* بەكێ دەڵێن راگەیاندنكاری سەركەوتوو؟‬ ‫ ئەو كەسە راگەیاندنكاری سەركەوتووە كە‬‫رۆشنبیرییەكی بەرفراوانی هەبێ و لە هەڵوێست‬ ‫و بۆچوونەكانیدا راستگۆبێ و رێز لەڕاو تێبینیی‬ ‫بەرامبەرەكەی بگرێ و ش��ارەزای��ی هەبێ لە‬ ‫بارودۆخی سیاسی و ئابووری واڵت و جیهان‬ ‫و لەگەیاندنی هەر هەواڵێك بێالیەن و بەدوای‬ ‫راستیی بگەڕێ‪ ،‬ئەگەر بێژەریش بێ دەبێ‬


‫دەوڵەمەندترین هونەرمەندی هیندە !‬ ‫ئەكتەری دیاری بۆلیودی هیندی شارۆخان بە سەرنجڕاكێشترین ئەكتەری پیاوی بۆلیود هەڵبژرێردرا‪ ،‬جگە لەوەی كە‬ ‫سەرنجڕاكێشترین ئەكتەری پیاوە‪ ،‬لە پێشەوەی ریزبەندی خاوەن زۆرترین داهاتەكانەو‪ ،‬داهاتەكەی دەگاتە ‪ 400‬ملیۆن‬ ‫دۆالر لەساڵێكدا‪ ،‬شارۆخان لە راپرسیی كۆمپانیای ترای هیندی ئەو پلەیەی وەرگرتووەو لەناو واڵتی هیندو جیهاندا‬ ‫ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردووە‪.‬‬

‫خاوەن دەنگ و رەنگی لەبارو دەم بە خەندەبێ‬ ‫و ئەگەر لە پێشكەشكردنی ه��ەر بابەتێكی‬ ‫راستەوخۆدا گیروگرفتی بۆ پەیدابوو بزانێ چۆن‬ ‫لێی دەربچێ بەبێ ئەوەی بینەرو گوێگر هەستی‬ ‫پێبكەن‪ .‬شتێكی دیكەی گرنگ‪ ،‬ئەویش السایی‬ ‫نەكردنەوەی بێژەر یان پێشكەشكاری بەرنامەی‬ ‫ترە‪ ،‬بۆ نموونە كاك (بەهێز) لە بەرنامەی گەرماو‬ ‫گەرمی كەناڵی گەلی كوردستان‪ ،‬كەسایەتییەكی‬ ‫تایبەت بەخۆی هەیەو بەرنامەیەكی رێك و باش‬ ‫پێشكەش دەكات‪ ،‬لە هەمان كەناڵدا بەرنامەی‬ ‫(ك��ەوان��ە) هەیەو بەرنامەیەكی باشە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێشكەشكارەكەی بەداخەوە زۆر السایی (فەیسەل‬ ‫قاسمی) كەناڵی (جەزیرە) دەكاتەوە‪ ،‬ئەمەش لە‬ ‫بەهای بەرنامەكە كەم دەكاتەوە‪ ،‬من هیچیانم‬ ‫نەدیوەو نایانناسم رێزم بۆ هەردووكیان هەیە‪.‬‬ ‫* لە ئێستادا كاری راگەیاندن دەكەی؟‬ ‫ نەخێر‪ ،‬چونكە من لە ماوەی (‪ )38‬ساڵی‬‫تەلەفزیۆندا زیاتر لە (‪ )25‬ساڵ سەرۆكی بەشی‬ ‫تەنسیق ب��ووم‪ ،‬جگە لە سەرۆكایەتی كردنی‬ ‫لیژنەی لێكۆڵینەوەو لیژنەی فەحسی هەموو‬ ‫دەق و بەرنامەكان و لێپرسراوی كەناڵی كوردی‪،‬‬ ‫سەرباری وەرگێڕان و خوێندنەوەی هەواڵەكان‪،‬‬ ‫دوای پڕۆسەی ئ��ازادی و هەڵوەشاندنەوەی‬ ‫وەزارەت���ی راگ��ەی��ان��دن و هاتنەكایەی تۆڕی‬ ‫راگەیاندنی عێراق‪ ،‬من نەچوومە تەلەفزیۆنی‬ ‫عێراقییە‪ ،‬چونكە خاوەنی رادیۆی عێراقی نوێ‬ ‫بەڕێز (كوردە حەسەن جەالل) رادیۆكەی دایە‬ ‫دەس��ت م��ن‪ ،‬دوای نزیكەی س��اڵ و نیوێك‬ ‫رادیۆی (نەوا)ی دامەزراندو بوومە بەڕێوەبەری‬ ‫نووسینگەی كەركوكی رادیۆی (نەوا)و مورسیالتی‬ ‫رادیۆكە بۆ م��اوەی نزیكەی پێنج ساڵ هەتا‬ ‫داوای لێبوردنم كرد‪ .‬من لە ماوەی (‪ )43‬ساڵ‬ ‫كاركردن لە بواری راگەیاندن تەنانەت جەژنێكم‬ ‫بە ئیستراحەت لەگەڵ م��اڵ و منداڵەكانمدا‬ ‫نەكرد‪ ،‬چونكە هەموو رۆژێكی پشووی رەسمی‬ ‫دەوام��ی بەردەوامی ئێمە بوو‪ ،‬ئێستا هەست‬ ‫بەو ماندوبوونەی خۆم دەكەم و بڕیارمداوە ئیتر‬ ‫بحەسێمەوەو بتوانم بە ئارەزووی خۆم سەفەر‬ ‫بكەم و برادەران بەسەر بكەمەوەو هەست بە‬ ‫ئازادیی بكەم‪ ،‬ئامادەنیم لە هیچ كەناڵێكدا كار‬ ‫بكەم‪ ،‬من لێرەوە رێزو پێزانینی خۆم ئاراستەی‬ ‫كەناڵی ئاسمانیی كەركوك و تەلەفزیۆنی ‪ knn‬و‬ ‫تەلەفزیۆنی ئازادیی حزبی شیوعیی كوردستان و‬ ‫رۆژنامەی كوردستانی نوێ و بەڕێز زاهیر شكور‬ ‫دەكەم كەمنیان بەسەر كردووەتەوە‪ ،‬وا ئێوەش‬ ‫لەڕێی گۆڤاری (كەپر)ەوە هاتنە ریزی ئەوانەوە‬ ‫سوپاسی بێ پایانیش بۆ ئێوەی بەڕێز ‪.‬‬

‫‪9‬‬

‫جاران ئەگەر بێژەر لە خوێندنەوەی هەواڵەكان‬ ‫لە تەلەفزیۆنی بەغدا هەڵەی بكردایە بەرامبەر‬ ‫هەر هەڵەیەك بڕە پارەیەك لە مانگانەكەی‬ ‫دەبڕا‪ ،‬بەاڵم ئیستا هەزار هەڵە بە فلسێك‬ ‫* ئەی ئەگەر داوای ئ��ەوەت لێبكەن لە‬ ‫كەناڵێكی راگەیاندندا كاربكەی لەكام كەناڵدا كار‬ ‫دەكەی؟‬ ‫ ه��ەر وەك��وو وت��م ئامادەنیم لە هیچ‬‫كەناڵێكدا كار بكەم‪ ،‬بەاڵم ئەگەر‪ ،‬دەڵێم ئەگەر‬ ‫ناچاركرام‪ ،‬كەناڵی گەلی كوردستان هەڵدەبژێرم‪.‬‬ ‫* كام لە كەناڵەكانی راگەیاندن لەڕووی‬ ‫بابەتی و پیشەیی و راستگۆیی و سەبقی‬ ‫هەواڵەوە بەباش دەزانی؟‬ ‫ ل���ەزۆرب���ەی ك��ەن��اڵ��ەك��ان��دا ب��اش��ی و‬‫كەمتەرخەمیش هەیە‪ ،‬من بەزۆریی سەیری‬ ‫هەواڵەكانی تەلەفزیۆنەكانی كەركوك و گەلی‬ ‫كوردستان دەكەم ‪ ،‬جگە لە كەناڵەكانی (جەزیرەو‬ ‫عەرەبییە) بەاڵم بۆ سەبقی هەواڵی ناو كەركوك‬ ‫پشت بە كەناڵی (جەبهەی توركمانی) دەبەستم‬ ‫كە بەر لە هەموو كەناڵە كوردییەكان هەواڵ‬ ‫و شوێنی تەقینەوەكان نیشان دەدات‪ ،‬نازانم‬ ‫كەناڵەكانی خۆمان لەكوێن؟ بەاڵم ئەوەی جێگەی‬ ‫نیگەرانییە كەناڵەكان هەر هەموویان ئەنجامی‬ ‫تەقینەوەكان بەڕاستیی نادەنە دەست سەبارەت بە‬ ‫ژمارەی شەهیدو بریندار‪ ،‬هەریەكەیان بە جۆریك‬

‫ژمارەكە رادەگەیەنێ‪ ،‬من لە كۆبوونەوەیەكی‬ ‫پارێزگاری پێشوو لەگەڵ راگەیاندنكاراندا ئەم‬ ‫مەسەلەیەم خستەڕوو وتم‪ :‬دەبێ یەك سەرچاوە‬ ‫لەمبارەیەوە هەواڵ بداتە پەیامنێرانی رادیۆو‬ ‫تەلەفزیۆنەكان‪ ،‬هەموویان پشتگیرییان كردم‪،‬‬ ‫بەاڵم هیچ ‪ ..‬بەڕای من راستگۆیی و بێالیەنیی‬ ‫لەڕاگەیاندندا بەر لە هەموو شتێ مەسەلەیەكی‬ ‫ئەخالقییە‪.‬‬ ‫* ئەو هاوڕێیانەت كە لە ساڵی هەشتاكاندا‬ ‫لە گەڵت كاریان ك��ردووە لە تەلەفزیۆنی‬ ‫كەركوك‪ ،‬لە ئێستادا هاوڕێیەتیت لە گەڵیان‬ ‫ماوەو كەوتوونەتە كوێ؟‬ ‫ بڕواتان بێ لەماوەی ئەو (‪ )43‬ساڵەی‬‫خزمەتكردنم لە تەلەفزیۆن و رادیۆ‪ ،‬تەنانەت‬ ‫یەك كەسم لەخۆم زویر نەكردووەو كەسیش‬ ‫دڵی لێم نەشكاوە سەرباری ئەوەی ماوەیەكی‬ ‫زۆر لێپرسراو بووم و لێپرسراویش ناتوانێ هەموو‬ ‫كەسێك لەخۆی رازیی بكات‪ ،‬بەاڵم من توانیم‪،‬‬ ‫ئەوانەی لە ژیاندان پەیوەندیم پتەوە لە گەڵیانداو‬ ‫تا ئێستاش یەكتر دەبینین و ئاگامان لەیەكە‪،‬‬ ‫ئەوانەی وەكو بێژەر لە گەڵمابوون‪ :‬محەمەد‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫یاری پێ نەكرێتەوە‬

‫‪10‬‬

‫دوای ئەوەی هۆگۆ لۆریسی فەرەنسی و گۆڵچی یانەی تۆتنهام لەمیانی یارییەكی یانەكەیدا بەهۆی بەركەوتنی سەری بە‬ ‫ئەژنۆی یاریزانێكی یانەكەی خۆی لەهۆش خۆی دەچێت و دەبوورێتەوەو پاش هۆشهاتنەوەی بەردەوام دەبێت لەسەر‬ ‫یاریكردن‪ ،‬سەندیكای یاریزانە موحتەریفەكانی ئینگلتەرا بەیاننامەیەكی ناڕەزایی دەركردو داوای كرد بۆ لەمەودوا هەر‬ ‫ێ یاری پێ بكرێتەوە‪.‬‬ ‫یاریزانیك لەهۆش خۆی چوو لەناو یاریگادا نابێت دەست بەج ‌‬

‫هەمەوەندی خانەنشینەو شەفیق رەفیق چووە‬ ‫دەرەوەی واڵت و ئیستا گەڕاوەتەوەو لە (ماڵی‬ ‫رۆشنبیری) لە كەركوك كاردەكات‪ ،‬پەروین و‬ ‫نەسرین‪ ،‬هەر زوو گواسترانەوە بۆ هەولێرو‬ ‫سلێمانی‪ ،‬رزگ��ار شوانی پەیامنێری رۆژنامەی‬ ‫(االتحاد)ەو دەرهێنەران (عادل عەبدوڵاڵو عەلی‬ ‫رەمەزان) كۆچی دواییان كرد‪.‬‬ ‫* خۆشترین ی��ادەوەری ئەوكاتەت كە لە‬ ‫ساڵی هەشتاكاندا كارت كردووە چی بوو؟‬ ‫ هەشتاكان هەمووی یادەوەری ناخۆشبوو‬‫بەهۆی شەڕی عێراق‪ -‬ئێران و ئینجا ئەنفال و‬ ‫هەڵەبجەو‪ ..‬بەاڵم یادەوەرییەكانی سااڵنی هەفتا‬ ‫لەالی من زۆر خۆشبوون‪ ،‬چونكە باری ژیانم‬ ‫لەباربوو و كەناڵی تایبەت بە پەخشی كوردی‬ ‫كرایەوەو مەگەر شەوان بحەساینەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫رۆژانە چەندین تیپی مۆسیقاو گۆرانی و دراما‬ ‫سەردانیان دەكردین و جۆرەها بابەتی هونەرییان‬ ‫تۆمار دەك��ردو چەندین بەرنامەی ئەدەبی و‬ ‫رۆشنبیریی لە ئارادابوون‪ ،‬ئەمەش بووەهۆی‬ ‫پتەوكردنی پەیوەندیم لەگەڵ ئەو هونەرمەندو‬ ‫ئەدیبانە بەتایبەتیش كە ئەوان ئیشیان بە من بوو‬ ‫وەكو سەرۆكی بەشی تەنسیق منیش بەشانازییەوە‬ ‫لە خزمەتیاندا بووم‪.‬‬ ‫* ناخۆشترین یادەوەریی ئەوكاتیشت چی‬ ‫بوو؟‬ ‫ ناخۆشترین ی��ادەوەری��م‪ ،‬ئەوكاتانە بوو‬‫كە (‪ )2‬جار لەالیەن دەزگای ئەمنی كەركوكەوە‬ ‫دەستگیركرام‪ ،‬جارێك بە گوناهی هاوكاریكردنم‬ ‫لەگەڵ پێشمەرگە‪ ،‬جاریكیش بە گوناهی ئەندام‬ ‫بوونم لەڕێكخراوە نهێنییەكانی ن��او شاری‬ ‫كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‪-‬دا‪،‬‬ ‫دوای رزگاربوونم و گەڕانەوەم بۆ تەلەفزیۆن‪،‬‬ ‫ئەمجارە عارەبە هاوردەكان شەوێك كە من مدیر‬ ‫خەفەربووم لە پەناوە وێنەیەكی دیواربەندی‬ ‫(س��ەددام) یان دڕیبوو تا منی پێوە تۆمەتبار‬ ‫بكەن‪ ،‬دوای لێكۆڵینەوەو بگرەو ب��ەردە‪ ،‬لەو‬ ‫گیروگرفتەش رزگاربووم‪ ،‬ئەوە حاڵی ئێمە بوو‬ ‫لە تەلەفزیۆن‪ ،‬بۆیە ئەم رووداوانە ناخۆشترین‬ ‫یادەوەریم بوون لە تەلەفزیۆن‪ ،‬دەستگیركردنی‬ ‫(هەڵۆ)ی كوڕیشم لەالیەن دەزگای ئەمنی تایبەتی‬ ‫بەغداوەو دوای هەوڵێكی زۆر حوكمدانی بە‬ ‫(‪ )15‬ساڵ زیندانی‪ ،‬یادەوەرییەكی ناخۆشی دیكە‬ ‫بوو‪ ،‬ئازادبوونیشی لە (‪)2002/10/20‬دا‪ ،‬لە هەموو‬ ‫خۆشییەكانم خۆشتربوو‪.‬‬ ‫* تەلەفزیۆنی كەركوك چی پێبەخشیت؟‬ ‫ ت��ەل��ەف��زی��ۆن��ی ك���ەرك���وك‪ ،‬ن��اس��ی��ن و‬‫خۆشەویستیی خەڵكی و رێزگرتن و رێزلێنانی‬ ‫بینەران و فراوانبوونی زانست و زانیاری و‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬

‫ئەو كەسە راگەیاندنكاری سەركەوتووە‪،‬‬ ‫رۆشنبیرییەكی بەرفراوانی هەبێ و لە‬ ‫هەڵوێست و بۆچوونەكانیدا راستگۆبێ‬ ‫پەیوەندیم بە هەموو چین و توێژو نەتەوەكانی‬ ‫دیكەی پێبەخشیم‪ ،‬لەسایەی تەلەفزیۆنەوە‬ ‫هەموو خەڵكی كەركوك و شارەكانی دیكەی‬ ‫كوردستان‪ ،‬ئێستاش كە دەمبینن بەوپەڕی رێزەوە‬ ‫لەبەرم هەڵدەستن و پێشوازیم لێدەكەن‪ ،‬ئەمەیە‬ ‫سەرمایەی من كە بەڕەفتاری خۆم و لەڕێی‬ ‫تەلەفزیۆنەوە بە دەستم هێناوەو تا ماوم شانازیی‬ ‫پێوە دەكەم‪.‬‬ ‫* لە چ ساڵێكەوە لە بواری راگەیاندندا كار‬ ‫دەكەی؟‬ ‫ پ��اش ت��ەرخ��ان��ك��ردن��ی م���اوەی چ��ارەك‬‫سەعاتێك بۆ پەخشی ك��وردی لە تەلەفزیۆنی‬ ‫كەركوك لەسەر داوای باڵی مەكتەبی سیاسی‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان لقی كەركوك‪ ،‬من‬ ‫ئەوكاتە لە هەولێر بووم و دەستی نووسینم‬ ‫هەبوو‪ ،‬لەالیەن لقی هەولێرەوە راسپێردرام بێم‬ ‫بۆ كەركوك و لەگەڵ شەهید (جەبار جەباری)‬ ‫خوێندنەوەو وەرگێڕانی هەواڵەكان بگرمە ئەستۆ‬ ‫بەمجۆرە لە (‪)1969/9/1‬دا‪ ،‬دەستبەكاربووم تاكو‬ ‫(‪ )2007/9/1‬كە لەسەر داوای خۆم لە تەلەفزیۆن‬ ‫خانەنشینكرام‪ ،‬چونكە ئەوكاتە بەڕێوەبەری‬ ‫نووسینگەو مورسیالتی رادی��ۆی (ن��ەوا) بووم‬ ‫و نەمدەتوانی لە ه��ەردووال دەوام بكەم هەر‬

‫چەندە كاك (كوردە)ی بەڕێوەبەری گشتیی وتی‪:‬‬ ‫بڕۆوە تەلەفزیۆن و تەنیا رۆژی یەك سەعات‬ ‫الی ئێمە دەوام بكەو مانگانەی خۆت بە تەواوی‬ ‫وەرگرە‪ ،‬بەاڵم نەمكرد‪.‬‬ ‫* كەی لە دایك بوویت و لەكەیدا خێزانت‬ ‫پێكهێناوەو چەند منداڵت هەیە؟‬ ‫ لە (‪)1968/7/23‬دا‪ ،‬خێزانم پێكهێناوەو لە‬‫دایكبووی (‪)1944/7/1‬م و حەوت منداڵم هەیە‪،‬‬ ‫ڤیان‪ ،‬مامۆستایەو شوویكردووەو كوڕو كچێكی‬ ‫هەیە‪ .‬سازان‪ ،‬مامۆستایەو شوویكردووەو كوڕو‬ ‫كچیكی هەیە‪ ،‬هەڵۆ‪ ،‬بێژەرە لە تەلەفزیۆنی‬ ‫(عەشتار) لە هەولێر‪ ،‬كوڕو كچێكی هەیەو زیندانی‬ ‫سیاسییە‪ ،‬ئەڤین‪ ،‬مامۆستایەو شوویكردووەو‬ ‫كوڕو كچێكی هەیە‪ .‬تارا‪ ،‬فەرمانبەرە‪ .‬هەردی‪،‬‬ ‫ئەندازیارەو كچێكی هەیە‪ .‬ئاری‪ ،‬فەرمانبەرە‪.‬‬ ‫* دوا پرسیارم ئەوەیە كەسیان وەكو تۆ‬ ‫حەزیان لەڕاگەیاندن نەكردووە؟‬ ‫ تەنیا (هەڵۆ) هەر لە منداڵییەوە حەزی‬‫لەم بوارە بوو‪ ،‬هێشتا لە سەرەتایی بوو چەند‬ ‫بەرنامەیەكی مندااڵنی پێشكەش دەكرد وەكو‪:‬‬ ‫چیرۆكی هەفتەو جیهانی مندااڵن و تاقیمانەی‬ ‫هەندێ زانستی تایبەت بە مندااڵن‪.‬‬


‫ریاڵ‪ ،‬ویستویەتی میسی بكڕێت !‬ ‫هەرچەندە یانەكانی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە وەكو دوو ركابەری سەرسەختی یەكتری‪ ،‬رێككەوتنێك لەنێوانیاندا هەیە‪ ،‬كە‬ ‫بەبێ‌ ئاگاداری یەكتر بۆند پێشكەشی یاریزانی یەكتر نەكەن بەاڵم رۆژنامەیەكی نزیك لەبەرشەلۆنە‪ ،‬ئەوەی باڵوكردەوە كە‬ ‫ێ یانەیەدا بووە كە هاوینی رابردوو هەوڵی كڕینی میسی‪-‬یانداوە‪.‬‬ ‫یانەی ریاڵ مەدرید لەریزی ئەو س ‌‬

‫پەیامنێرە تاقانەكەی‬ ‫كوردسات لە قەاڵدزێ‬

‫‪11‬‬

‫عومەر ئیسماعیل مارف‬ ‫هاوڕێ‪ ،‬خۆزگە ئەو ئێوارەیە بەهەر هۆكارێك دەبوو‬ ‫هەستی بیستنم لەدەستدەدا‪ ،‬بۆ ئەوەی هیچ كاتێك هەواڵی‬ ‫دوا كۆچت نەبیستم! لەبەرەبەری كەش و هەوایەكی خەزانی‬ ‫پایزیدا كاتژمێر (‪ )11:30‬خولەكی شەوی (‪19-18‬ی ئەیلولی‬ ‫‪ )2013‬بەهۆی كێشەیەكی كۆمەاڵیەتییەوە‪ ،‬هەواڵی تەقەكردن‬ ‫و شەهیدكردنی رۆژنامەنووس (یەعقوب رەسوڵ) لەبەردەم‬ ‫ماڵەكەی خۆیدا بەناو شاری قەاڵدزێدا باڵوبۆوە‪ .‬مەرگی‬ ‫ن��اوادەی كاكە یەعقوب هەموومانی تاساند‪ ،‬هەموومانی‬ ‫هەژاند! بەتایبەتی چینی رۆشنبیرانی قەاڵدزێ‪ ،‬بێگومان ئەمە‬ ‫كۆستێكەو هەرگیز بیرناچێتەوە‪.‬‬ ‫یەعقوب رەس��وڵ‪ ،‬ساڵی (‪ )1988‬لە ش��اری ق��ەاڵدزێ‬ ‫لەدایكبووە‪ ،‬وەكو زۆربەی گەنجانی كوردستان‪ ،‬لەكاتی خۆیدا‬ ‫نەیتوانیوە خوێندن تەواو بكات‪ ،‬هەربۆیە ساڵی پار خوێندكاری‬ ‫پۆلی شەشی ئامادەیی بوو لە خوێندنگای شەهید محەمەد‬ ‫سوڵتانی ئێواران‪ .‬جوانەمەرگ‪ ،‬ماوەی سێ ساڵ بوو لەگەڵ‬ ‫كچە رۆژنامەنووس (هاوێر حەمە تایەر) ژیانی هاوسەری‬ ‫پێكهێنابوو‪ ،‬بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییەش كچێكی چاوگەشی‬ ‫(‪ )13‬مانگییە بەناوی (هەناسە) كاكە یەعقوب‪ ،‬هەر لەسەرەتای‬ ‫تەمەنی الویدا حەزی لەكاری میدیاو رۆژنامەنووسی بووە‪،‬‬ ‫هەربۆیە ساڵی (‪ )2008‬وەك��و یەكەم پەیامنێری كەناڵی‬ ‫كوردسات لەشاری قەاڵدزێ و ناوچەی پشدەر دەستبەكاربووە‪،‬‬ ‫لەوكاتەوە بێ دابڕان و بەردەوام كاری بۆ كەناڵی كوردسات‬ ‫ك���ردووە‪ .‬لەگەڵ ئ��ەوەش��دا ماوەیەكی زۆر خۆبەخشانە‬ ‫سەرپەرشتی رادیۆی (دەنگی پشدەر)ی كردووە‪ ،‬هەتا كاتی‬ ‫شەهیدبوونیشی سەرنووسەری سایتی (ق��ەاڵدزێ)و لەتۆڕی‬ ‫كۆمەاڵیەتی فەیسبووكیش سەرپەرشتیارێكی كارای پەیجی‬ ‫(سایتی هەواڵنێری قەاڵدزێ) بوو‪ .‬جگە لەمانەش رۆژنامەی‬ ‫(كوردستانی نوێ) وێستگەیەكی تری كاركردنی كاكە یەعقوب‬ ‫بوو‪ ،‬هەربۆیە بەردەوام لەسەر رووپەڕی رۆژنامەكەدا بەسەر‬ ‫هەواڵە جۆراوجۆرەكانی ناوچەكەوە ناوی یەعقوب رەسوڵ‬ ‫دەبینرا‪ ،‬چونكە هەرگیز لە ئیشكردن ماندوو نەدەبوو هەربۆیە‬ ‫پەیامنێرێكی دیارو چاالكی سایتی (‪)PUKmedia‬ش بوو‪.‬‬ ‫یەعقوب‪-‬ی جوانەمەرگ‪ ،‬ئەوەندە خۆشەویستی بۆ‬ ‫كارەكەی هەبوو‪ ،‬زۆرێك لەهاوڕێكانی دەیانوت‪ :‬رەنگی‬ ‫كامێراو مایكی گرتووە‪ .‬چونكە بەردەوام لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا‬ ‫گشت پێویستییەكانی كاری رۆژنامەوانی پێ بوو‪ .‬هەربۆیە بۆ‬ ‫روماڵكردنی رووداوەكان ئازایانە هەنگاوی دەنا‪ .‬لەو چەند‬ ‫ساڵەدا وەكو تاكە رۆژنامەنووس و پەیامنێری ناوچەكە‪ ،‬لەكاتی‬ ‫تۆپبارانی گوندەكانی بناری قەندیلدا بەردەوام پردی گەیاندنی‬ ‫هەواڵ و ئازاری گوندنشینانی ناوچەكە بووە‪ .‬خۆشەویستی‬ ‫كارەكەی وایلێكردبوو هەرگیز گوێ بەهیچ شتێك نەدات و‬ ‫بچێتە شوێنە مەترسیدارەكان بۆ رووماڵی رووداوەكان‪ ،‬بەڵگەی‬ ‫ئەو راستییەش كاتی كارەساتەكەی (شەهیدانی كورتەك)‬ ‫وەكو یەكەم رۆژنامەنووس گەیشتە شوێنی هێرشی فڕۆكە‬ ‫شەڕكەرەكانی توركیا‪ ،‬بەپەلەو زۆر ئازایانە رووداو كارەساتە‬ ‫خوێناوییەكەی بەتەواوی جیهان و رای گشتی گەیاند‪.‬‬ ‫بەداخەوە! لەئێستادا (هەناسە)ی تاقانە دوورە لەنازی‬ ‫باوكی و بەردەوام لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی باوكیدایە‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی جارێكیتریش توند بیگرێتە باوەش و ماچێكی كوڵمە‬ ‫ناسكەكانی بكات‪.‬‬ ‫یەعقوب گیان‪ ،‬تۆ بەو كۆچەت دڵمانت داخ كرد‪،‬‬ ‫هەربۆیە لەئێستادا بەپەنجەی لەرزۆك و چاوی پڕ لەگریانەوە‪،‬‬ ‫بەهەناسەی ساردو ناخی لەكوڵمەوە‪ ،‬بەبێ ویستی خۆم‪،‬‬ ‫ناچارم بڵێم‪ :‬ماڵئاوا‪ ،‬هاوڕێ ئازیزەكەم!‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫گیتس رەخنە لە تەكەنەلۆژیا دەگرێت !‬ ‫بیڵ گیتس‪ ،‬خاوەن و دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت‪ ،‬كوتانی مرۆڤەكان دژی نەخۆشی مەالریا لەدابینكردنی‬ ‫هێڵی ئەنتەرنێت بە گرنگتر دەزانێت‪ ،‬ئەم وتەی گیتس لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا هات لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزدا‪،‬‬ ‫هەروەها ئاماژەشی بەوەكردووە كە تەكنەلۆژیا نەیتوانیوە جیهان رزگار بكات و پێداویستییەكانی مرۆڤ پڕبكاتەوە‪.‬‬

‫‪12‬‬

‫هونەرمەندانی كوردو‬ ‫تەڵەی حزبایەتی!‬

‫گومانی تێدا نییە زۆرجار هونەرو هونەرمەندان لە ملمالنێی سیاسی و ئەجێندای حزبیدا بەكاردەهێندرێن‪ ،‬ئەم دیاردەیەش بەڕوونی‬ ‫لە هەندێ بەرهەمی گۆرانی وتن و لە هەندێ لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكاندا بەدیدەكرێت كە تیایدا هونەرمەند دەبێتە ئامڕازی ملمالنێی‬ ‫نێوان حزبەكان و بووقی راگەیاندن! یاخود هەندێكجار هونەرمەندان وەها ئاراستە دەكرێن لە بەرژەوەندی حزبێكدا بەرهەمی هەبێت و‬ ‫قسەو لێدوان بدات و ببێتە كەرەستەیەكی پڕوپاگەندە‪ ،‬نەك لە بەرژەوەندی نەتەوەدا كارو گوفتاری هەبێت‪.‬‬ ‫ئەگەرچی هونەرمەند ئازادە لەوەی كە بیروڕای ئازادی سیاسیی خۆی هەبێت‪ ،‬بەاڵم ملمالنێی سیاسی بەرتەسك بەر لەهەر كەسێك‪،‬‬ ‫زیان بەنێوبانگی و سەنگ و خۆشەویستی خودی هونەرمەندو هونەرەكەی دەگەیەنێت‪.‬‬ ‫راپۆرتی‪ ،‬هەورامان كامەران‬

‫جەلیل زەنگەنە‪:‬‬ ‫هەندێك لە هونەرمەندان وەكو بوقی دیعایەیان لێهاتووە‬ ‫مستەفا ئەحمەد‪:‬‬ ‫وەستاندنی (بەرنامەی بەرنامە)م بەپێویست زانی‪ ،‬پێویستە هونەرمەند‬ ‫الیەنەكەی خۆی رابگەیەنێت‪ ،‬بۆئەوەی نەبێت بەدەهۆڵكوت‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫پڕ داهاتترین كچە وەرزشكار !‬ ‫ماریا شاراپۆڤای كچە یاریزانی تێنسی سەر زەوی‪ ،‬ئەگەرچی بۆ ماوەیەك بەهۆی پێكانەوە لەیاریكردن و كێبڕكێكان‬ ‫دووركەوتەوە‪ ،‬بەاڵم هێشتا لەپێشەوەی ریزبەندی كچە وەرزشكارە دەوڵەمەندو پرش داهاتەكانەوەیە‪ ،‬ئەمەش بەپێی‬ ‫راپرسی گۆڤاری فۆریسی تایبەت بەبواری ئابوورییەوە دەركەوت كە شاراپۆڤا لەماوەی یەك ساڵدا زۆرترین داهاتی‬ ‫هەبووەو پێشەنگی ریزبەندییەكەی ئەو گۆڤارەی گرتووە‪.‬‬

‫‪13‬‬

‫پێیوابوو كە هونەر بووە بە مەسڵەحەت و هەندێك‬ ‫لەو هونەرمەندانەش وەكو بوقی دیعایەیان لێهاتووە‪.‬‬ ‫وتیشی‪ :‬پێویستە هونەرمەند وا بیر لەخۆی بكاتەوە كە‬ ‫موڵكی گەلێكە نەك موڵكی حزبێك‪.‬‬ ‫رەخنەگرتنی زانستی و ئەكادیمی‬ ‫ماهیر حەسەن‪-‬ی هونەرمەندی دەركەوتووی‬ ‫بواری كۆمیدی‪ ،‬لەبارەی الیەنگیریكردنی هونەرمەندو‬ ‫داتاشین بەالی الیەنێكدا‪ ،‬پێیوابوو كە ئەوە پەیوەندی‬ ‫بەئیرادەو عەقڵی هونەرمەندەوە هەیەو وتیشی‪:‬‬ ‫وەزیفەی هونەرمەند ئەوە نییە لەڕێی هونەرەكەیەوە‬ ‫گازندە لەالیەنێك بكاو بەشان و باڵی الیەنێكی دیكەدا‬ ‫هەڵبدات‪ .‬دووپاتیشیكردەوە كە ئ��ەوە پەیوەندیی‬ ‫بەعەقڵییەتی هونەرمەندو نەفسییەتی هونەرمەندەكەوە‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫هاوكات بەگرنگیزانی كە هونەرمەند رەخنەی‬ ‫خۆی بگرێت و بەپێویستیشی زان��ی ئەو رەخنەیە‬ ‫بەشێوەیەكی زانستیانە بێت و لەسەر بنەمایەكی‬ ‫ئەكادیمیانە بێت‪ .‬وتیشی‪ :‬پێویستە هونەرمەند بەزمانی‬ ‫رەمزو ئاماژە قسەنەكات‪ ،‬بەڵكو پێویستە بەشێوەیەكی‬ ‫روون و ئاشكرا بێت‪.‬‬ ‫شەڕ بۆ مادەیە نەك سیاسەت‬ ‫رێبوار رەحیم (رێ��ب��واری م��رور) هونەرمەندی‬ ‫بواری كۆمیدی و نواندن‪ .‬وتی‪ :‬هیچ هونەرمەندێك‬ ‫ئیمانی بەو سیاسەتەی ئەمڕۆ نییە‪ ،‬چونكە ئیشەكان‬ ‫و شەڕەكان لەسەر ماددەیە نەك لەسەر سیاسەت‪،‬‬ ‫هونەرمەند چ پەیوەندییەكی بەسیاسەتەوە هەیە‪.‬‬ ‫بەپێویستیشی زانی هونەرمەند كار بۆ هونەر بكات‪،‬‬ ‫نەك كاركردن بۆ حزب‪.‬‬ ‫هونەرمەندیان پچڕ پچڕ كرد!‬ ‫جەلیل زەنگەنە‪-‬ی دەرهێنەری هەرسێ بەشەكەی‬ ‫گەردەلول كە چەندین ساڵە وەك دەرهێنەری دراما‬ ‫كاردەكات‪ ،‬لەمبارەیەوە وتی‪ :‬هونەرمەندان لەپێش‬ ‫راپەڕیندا یەكدەنگ و ی��ەك دەستبوون‪ ،‬ئەوكاتە‬ ‫هونەرمەندان رووی پێشمەرگەیان لەناو ش��اردا‬ ‫دەبەخشی‪ ،‬هەناسەیەكیان بەخەڵك دەدا‪ ،‬ئەودەمە‬ ‫هونەری ئێمە بەو جۆرەبوو‪ ،‬هونەرمان لە خزمەتی‬ ‫میللەت و شۆڕشی بەرپاكراودا بوو‪ ،‬نەماندەهێشت‬ ‫خەڵك بێ ئومێد ببێت‪ ،‬ورەو هەواڵمان پێ دەدان‪،‬‬ ‫خەڵك ئومێدی بەهونەرمەندان هەبوو‪ .‬وتیشی‪:‬‬ ‫ب��ەداخ��ەوە وەك چ��ۆن مەعەسكەرەكان جیا جیا‬ ‫بوون‪ ،‬مەعەسكەرێك لێرەو یەكێك لەوێ‪ ،‬ئاوەهاش‬ ‫هونەرمەندیان پچڕپچڕ كردو لەیەكتری دابڕاند‪.‬‬ ‫هۆكاری ئەوەشی بۆ هەژاری و نەبوونی و بێ‬ ‫ئیشی هونەرمەندان گەڕاندەوە‪ .‬زەنگەنە بەحەسرەتەوە‬ ‫ئەوەشی وت‪ :‬كە بەداخەوە پەیامە جوان و بە ئەدەب‬ ‫و بەشەرەفەكەی هونەرمەند ب��ەوج��ۆرەی لێكرا‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫ئەنێستا دەبێتە ئەكتەریش !‬

‫‪14‬‬

‫ێ‬ ‫ئەندرێس ئەنێستای یاریزانی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە‪ ،‬بەشداری فیلمێكی كۆمیدی دەكات‪ ،‬فیلمەكەش ناوی(ك ‌‬ ‫بامبی كوشت)ە‪ ،‬شایەنی وتنە فیلمەكە لە واڵتی ئیسپانیا پەخش دەكرێت و تا ئێستاش نەزانراوە كە ئەنێستا چ رۆڵێكی‬ ‫لەو فیلمەدا پێدراوە‪.‬‬

‫ماهیر‬ ‫حەسەن‪:‬‬ ‫ئیشی‬ ‫هونەرمەند‬ ‫نییە لەڕێی‬ ‫هونەرەكەیەوە‬ ‫گازندە‬ ‫لەالیەنێك‬ ‫بكاو بەشان و‬ ‫باڵی الیەنێكی‬ ‫دیكەدا‬ ‫هەڵبدات‬

‫نەجم هۆگر‪:‬‬ ‫ئەگەر هونەرمەند ستایشی میللەتەكەی‬ ‫بكات‪ ،‬دەبێت ستایشی هەموو الیەنەكانی‬ ‫میللەتەكەی بكات‪ ،‬ئەگەر رەخنەش بگرێت‬ ‫دەبێت رەخنە لە هەموو الكانی بگرێت‬

‫سیاسەت بۆ هونەرمەند كارێكی قورسە‬ ‫مستەفا ئەحمەد‪-‬ی هونەرمەند كە بە(مستەفای‬ ‫كەشكۆڵ) ناسراوە‪ ،‬پێیوابوو كە هەموو كەسێك چ‬ ‫هونەرمەند بێت یان قەساب یان مامۆستا یان بازرگان‪،‬‬ ‫لەواڵتێكی وەكو واڵتی ئێمەدا بیەوێت و نەیەوێت‬ ‫لەمەیلی سیاسەتەوە دەگلێت‪ .‬وتیشی‪ :‬هەموو كەسێك‬ ‫سەربەستە چ بیروباوەڕێك هەڵدەبژێرێت‪ .‬هاوكات‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬

‫پێشیوابوو كە ئەگەر سیاسەت بۆ خەڵك قورس بێت‪ ،‬بوەستێت و شتێكی تازەتر بێتە پێشەوە‪.‬‬ ‫ئەوا بۆ هونەرمەند قورسترەو دەبێت بەزەحمەت‪،‬‬ ‫سیاسەت لەتوانای هەموو هونەرمەندێكدا نییە‬ ‫ئەوەشی وت كە پێویستە هونەرمەند الیەنەكەی خۆی‬ ‫نەجم هۆگر‪-‬ی هونەرمەند كە كاری دەرهێنانی‬ ‫رابگەیەنێت‪ ،‬بۆئەوەی نەبێت بەبوق و دەهۆڵكوت‬ ‫بۆ ئەو حزبە‪ ،‬بەپێویستیشی زانی ئەگەر هونەرمەند چەندین درامای كردووە لەوانە درامای ساتەكانی ژیان‪.‬‬ ‫بابەتێكی راس��ت و دروس��ت��ی هەبێت‪ ،‬گوزارشت لەبارەی هونەرمەندەوە كە كاتێك خۆی دەگلێنێتە كاری‬ ‫لەبارودۆخەكە بكات و پڕ بەپێستی وەزعەكە بێت‪ ،‬حزبییەوە وتی‪ :‬بەرنامەی تەنز ئامێز لەهەموو واڵتێكدا‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم هەموو هونەرمەندان بەشداری تیادا‬ ‫ئەوا مافی خۆیەتی باسی بكات‪.‬‬ ‫وتیشی‪ :‬ئەگەر راپرسییەك لەناو خەڵكدا بكەیت‪ ،‬ناكەن‪ ،‬رەنگە هۆكارەكەشی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە‬ ‫دەبینیت بەرنامەكانمان رەخنەیان لەشتە دزێ��وو هونەرمەند دەسەاڵتی بەسەریدا ناشكێتەوە‪ .‬پێشیوابوو‬ ‫ناشرینەكانی ناو كۆمەڵگە گرتووە‪ ،‬لەبەرنامەی بەرنامەوە هەر هونەرمەندێك بیرو بڕوایەكی تایبەت بەخۆی‬ ‫بۆ ئەوانی دیكەش‪ ،‬ئەو بەرهەمانە كۆمیدیایەكی هەیە‪ ،‬لە بەرامبەردا هونەرمەندی بەموڵكی هەموو‬ ‫رەخنەگرانە بووە‪ .‬لەبارەی بەرنامەی بەرنامەشەوە الیەك زانی و ئەوەشی وت‪ :‬ئەگەر هونەرمەند ستایشی‬ ‫وتی‪ :‬بەرنامەكە تاڕادەیەكی باش خزمەتی كردو (‪ )10‬میللەتەكەی دەكات‪ ،‬دەبێت ستایشی هەموو الیەنەكانی‬ ‫ساڵی رەبەق بەردەوام بوو‪ ،‬هەموو شتێكیش قابیلی میللەتەكەی بكات‪ ،‬ئەگەر رەخنەش دەگرێت‪ ،‬رەخنە‬ ‫ئەوەیە لەحەدێكی دیاریكراوی خۆیدا بیوەستێنیت‪ ،‬ئەو لەهەموو الكانی بگرێت‪ ،‬چونكە هونەرمەندان لە‬ ‫بەرنامەیەش بەبۆچوونی من حەقی ئەوەی هەبوو ئیتر نمایشەكانیاندا پێویستە نوێنەری میللەت بن‪.‬‬


‫مستەر بین خەاڵت كرا‬ ‫هەفتەی راب��ردوو ئەكتەری بەناوبانگی كۆمیدی بەریتانی روان ئاتكینسون‪ ،‬ناسراو بە میستەر بین‪ ،‬خەاڵتی‬ ‫ئیمراتۆریەتی بەریتانی كە بە ‪ CBI‬ناسراوە‪ ،‬پێبەخشرا‪ ،‬ئەمەش لەالیەن مەلیكە ئەلیزابێسی دووەمی بەریتانیاوە‪،‬‬ ‫ئەمەش لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی كە لەبواری هونەریدا پێشكەشی جەماوەرەكەی و هەموو جیهانی كردووە‪.‬‬

‫‪15‬‬

‫مایا دیاب‪ ،‬ملوانكە زێڕەكە‪!..‬‬

‫ئا‪ :‬ئایەن‬ ‫هونەرمەندی لوبنانی مایا دیاب‪ ،‬لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری «العصر»ی لوبنانی ئەوەی خستووەتەڕوو كە پێیخۆش نییە بە تەنها لە‬ ‫كایەیەكدا كار بكات‪ ،‬ئەو ئەوەی پێخۆشە لە یەككاتدا وەك هونەرمەندو پێشكەشكارو نمایشكارێكی جلوبەرگ بناسرێت‪.‬‬ ‫دیاب‪ ،‬لە ساڵی (‪ )1978‬لە بەیروتی لوبنان لە دایكبووەو لە پاداشتی ئەو بەرهەمە جوانانەی بەرهەمی هێناون لە بواری هونەری‬ ‫و راگەیاندن و نمایشی جلوبەرگدا‪ ،‬چەندین ملوانكەی زێڕی پێبەخشراوە‪ ،‬دەرهێنەری لوبنانی یحیی سعادە‪ ،‬بەشێوەیەك باس لە مایا‬ ‫دیاب دەكات كە بە هەمیشەیی وەك ملوانكەیەكی زێڕ وابێ هەركاتێك دەستی بەیتێ زۆر گرانبەهایەو هیچ كاتێكیش ژەنگ ناكات‪.‬‬ ‫مایا‪ ،‬لە چەندین دراماو فیلمدا بەشداری كردووەو رۆڵی سەرەكی تیایاندا گێڕاوە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی زیاتر دڵخۆشی دەكات ئەو‬ ‫دەركەوتنیەتی كە لەبەرنامەكانیدا دەردەكەوێت‪ .‬لەالپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیسبووك و تویتەر ئاشكرای كرد‪:‬‬ ‫هەرچەندە دواكەوتووم لە هەواڵی راگەیاندنی دووگیان بوونەكەم ئێستا بە هەوادارانی دەنگم دەڵێم هۆی دیارنەمانم لە گۆڕەپانی‬ ‫گۆرانی وتن ئەوەیە كە دووگیانم و لە مانگی هەشتەمی دووگیانیدام‪.‬‬ ‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫‪16‬‬

‫ئامادەكردنی‪ :‬تاژان جەزا‬

‫باشترین رێگا بۆ رۆژێكی ئاسایی لە كارەكەت‬ ‫بۆ ئەوەی هەمیشە وەكو كەسێكی سادە دەربكەویت و هەست بە ئاسوودەیی‬ ‫بكەیت‪ ،‬لێرەدا چەند ئامۆژگارییەك دەربارەی جلوبەرگ و مكیاج لەكاتی كاركردندا‬ ‫دەخەینەڕوو‪ ،‬ئەوانیش‪:‬‬ ‫* جلێكی فراوان لەبەربكە‪ ،‬بۆ ئەوەی كە دانیشتیت بەباشی دانیشیت‪ ،‬هەروەها‬ ‫پزیشكەكان ئامۆژگاری ئەوە ناكەن كە پانتۆڵ و بلوسی تەسك لەبەر بكەیت‪ ،‬چونكە‬ ‫پەستان دەخاتە سەر مولولە خوێنەكان و زیان و ئازار بەكۆئەندامی زاوزێ دەگەیەنێت‪.‬‬ ‫* مكیاجێكی تەنك دابنێ بەڕەنگێكی كاڵ وەك بێجی و پەمەیی‪ ،‬دووربكەوەرەوە‬ ‫لەڕەنگە تۆخ و بریقەدارەكان‪.‬‬ ‫* بۆ رەنگی جلیش‪ ،‬رەنگێكی گونجاو هەڵبژێرە‪ ،‬دووربكەوەرەوە لەڕەنگی‬ ‫بریقەدار‪ ،‬بەتایبەتی ئەگەر كارەكەت لە بەیانیاندا بێت‪.‬‬ ‫* قژت بەشێوەیەك دابهێنە كە هەمیشە خەریكی نەبیت‪ ،‬ئەگەر لەچكیش دەكەیت‬ ‫ئەوا توندوتۆڵ مەیبەستە كە تووشی سەر ئێشە ببیت‪ ،‬ئەوەنە شلیش مەیبەستە هەر‬ ‫خەریكی چاككردنی بیت‪ ،‬بەشێوەیەكی گونجاو جێگیری بكە‪.‬‬ ‫* پێاڵوی بنبەرز لەپێ مەكە‪ ،‬لەبەرئەوەی دەبێتەهۆی پشت ئێشەو جوڵەت قورس‬ ‫دەكات‪ ،‬هەندێك كات تووشی كەوتن و لەجێ چوونی قاچیش دەبیت‪.‬‬

‫ئامێری نوێ و زیانە تەندروستییەكانی‬ ‫گریمانەكە بەردەوامە‪ ،‬لەسەر ئەوەی گرتنی وێنەی دان بەتیشك دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە‪ ،‬ئەگەر هاتوو بەڕێژەیەكی كەمیش‬ ‫بەرتیشك بكەوێت‪.‬‬ ‫توێژینەوەیەك كە لەسەر (‪ )1433‬كەسی تووشبوو بەوەرەمی شێرپەنجە ئەنجامدرا (‪ )1350‬كەسیش پشكنینی پێویستیان بۆ كرا‪ ،‬لەئەنجامدا دەركەوت‬ ‫كە سەالمەتن‪ ،‬رێژەی تووشبووان لەنێوان سااڵنی (‪ )2006‬بۆ (‪ )2011‬بەرزبۆتەوە‪ ،‬ئەمەش بەپێی ئەو تیشكە سینییەی (‪ )X Ray‬كە بۆ شەویلگەو ددان‬ ‫گیراوە‪ ،‬دەركەوت رێژەیان دوو ئەوەندەی كەسە تووشنەبووەكانن‪.‬‬ ‫لەدوتوێی ئەو توێژینەوەیەدا هاتووە‪ ،‬ئەو كەسانەی كە تووشی ئەم وەرەمانە بوون تەمەنیان لەنێوان (‪ )5‬بۆ (‪ )57‬ساڵدایەو مێژووی تووشبوونیان‬ ‫بەم تیشكە سینییە دەگەڕێتەوە بۆ سااڵنێكی زۆر‪ .‬تووشبوونیان بەم تیشكە سینییە لەڕێگەی ئەو شەپۆالنەوەیە كە لەتیشكی سینیدایەو لە ئامێرەكاندا‬ ‫هەیە كەتایبەتمەندی ئاسایی و سەالمەتی تێدا نییە‪ ،‬ئەمەش زۆربەی ئامێرە نوێیەكان دەگرێتەوە‪.‬‬

‫لیمۆو هەنگوین‬ ‫بۆ دووركەوتنەوە لە هەاڵمەت‬ ‫خواردەمەنی رۆڵێكی گرنگ دەبینێت بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی هەاڵمەت‬ ‫و سەرما‪ ،‬ئەو خواردنانەی كە ڤیتامین ‪ C‬یان تێدایە وەكو شەربەتی لیمۆو پرتەقاڵ بخۆیت‪،‬‬ ‫هەروەها دەتوانی ڤیتامین ‪ C‬بەكاربهێنی لەسەر شێوەی دەرمان كە (‪ )5-1‬گرام رۆژانە‬ ‫بخورێت‪.‬‬ ‫پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن بەكارنەهێنانی ڤیتامین ‪ C‬بەشێوەیەكی زۆر‪،‬‬ ‫چونكە دەبێتەهۆی دروستبوونی بەرد لە كۆئەندامی مێ‪ ،‬هەروەك چۆن ماست لەو‬ ‫خۆراكانەیە كە بەرگری بەهێز دەكات دژی نەخۆشی هەاڵمەت‪ .‬هەنگوینیش لەكاتی‬ ‫هەوكردنی قورگ دەخورێتەوە كە ئەویش لە ئەنجامی تووشبوون بە هەاڵمەتە‬ ‫دروست دەبێت‪ .‬هەروەها دەتواندرێت تێكەڵ بە شەربەتی لیمۆ بكرێت و بخورێتەوە‪.‬‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫‪17‬‬ ‫ماسكی كەرەو پرتەقاڵ‬ ‫ماسكی كەرەو پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ‪ C‬كە بۆ پێست زۆر‬ ‫گرنگ و پێویستە‪ ،‬ئەم ماسكە نەرمی بە پێست دەبەخشێت‪ .‬ئەم ماسكە‬ ‫پێكهاتووە لە (‪ )4/1‬كوپ ئاوی پرتەقاڵی سروشتی كەوچكێكی گەورە كەرە‪.‬‬ ‫رێگای ئامادەكردنی‪ :‬ئاوی پرتەقاڵ و كەرەكە بەباشی تێكەڵ دەكەیت‪ ،‬پاشان‬ ‫دەیخەیتە سەر دەموچاوت بۆ ماوەی (‪ )5‬خولەك‪ ،‬دواتر دەموچاوت بەئاوی‬ ‫شلەتێن دەشۆیت‪.‬‬

‫پێش خەوتن مۆز بخۆ‬ ‫یەكێك لەتوێژینەوە نوێیەكان جەختی لەسەر‬ ‫گرنگی مۆز كردۆتەوە كە خواردنی مۆز یارمەتی‬ ‫زیادبوونی رێژەی هۆڕمۆنی میالتۆنین دەدات كە‬ ‫ئەمەش رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە یارمەتیدان‬ ‫بۆ خەوێكی قوڵ‪.‬‬ ‫هەروەها خواردنی جگەرەو ئەسپرین و‬ ‫هەندێك لەو دەرمانانەی دەبنەهۆی زیادبوونی‬ ‫پەستانی خوێن‪ ،‬خ��واردن��ەوەی ق��اوەو چا‪-‬ش‬ ‫دەبنەهۆی كەمبوونەوەی دەردان��ی هۆڕمۆنی‬ ‫میالتۆنین لە لەشدا‪ ،‬هەروەكو چۆن دەبێتەهۆی‬ ‫كەمبوونەوەی دەردانی هۆڕمۆنەكە دەبێتەهۆی‬ ‫ت��ووش��ب��وون ب��ە دڵ���ەڕاوك���ێ و ك��ەم خ��ەوی‪،‬‬ ‫هەروەها مۆز بەخواردنی فەیلەسوفەكان ناسراوە‬ ‫لەبەرئەوەی رەگەزێكی خۆراكی گرنگە‪.‬‬

‫سوودەكانی پیاز‬ ‫توێژینەوەیەكی ئەرجەنتینی جەختی لەوەكردەوە‪ ،‬پیاز بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ رێگایەكی باش‬ ‫و نوێیە‪ ،‬ئەویش بە بەكارهێنانی ئاوی پیازەكە بۆ ئەوەی بێخی سەری پێ بشێلدرێت‪ .‬هەروەها‬ ‫رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ نەهێشتنی پەڵەو شلی دەموچاو‪ ،‬ئەگەر پیازەكە بخرێتە ناو سركەوەو جوان‬ ‫بشێلدرێت‪.‬‬ ‫پیاز پێكهاتووە لە فۆسفۆرو كالسیۆم و ئاسن بەڕێژەیەكی زۆر‪ ،‬هەروەها مادەیەكی تێدایە‬ ‫بۆ میزپێكردن و لەهەمانكاتدا بۆ چارەسەری زەردویش بەكاردەهێندرێت و ریخۆڵەكانیش رەوان‬ ‫دەكات‪ .‬سوودێكی تریشی هەیە وەكو ئەوەی بۆ بەهێزكردنی مێشك و نەهێشتنی میكرۆب لە‬ ‫كۆئەندامی هەرسدا بەكاردەهێندرێت‪ .‬هەروەها هۆڕمۆناتێكی زۆری تێدایە ئەو هۆڕمۆناتەش توانای‬ ‫سێكسی بەهێز دەكات‪ .‬هەروەها دەتواندرێت چارەسەری نەخۆشییەكانی سەرما وەكو هەاڵمەت و‬ ‫كۆكە بكات‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئازاری سك باشە‪ ،‬بەاڵم زۆر خواردنی دەبێتەهۆی خەوتنێكی قوڵ و‬ ‫هەست بەتینوێتییەكی زۆریش بكەیت و واباشە پیاز بەلێنراوی بخۆیت‪.‬‬ ‫ئەو كەسانەی كە تووشی میزكردنی شەكرە دەبن‪ ،‬ئامۆژگاری دەكرێن رۆژانە بە خواردنی پیازێكی‬ ‫مامناوەند‪ ،‬چونكە رێژەی شەكر دادەبەزێنێت لە خوێنداو هەستكردن بەوشكی دەمیش كەمدەكاتەوە‪.‬‬ ‫لەگەڵ هەموو ئەم سوودانەشدا خواردنی شلەمەنی كەمدەكاتەوە‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫ئیبراهیمۆڤیچ‪-‬ی پێ باشترە لە رۆنالدۆ و میسی !‬ ‫م��ارك ڤان بۆمێلی هۆڵەندی و یاریزانی پێشووی یانەی ئەی سی میالن‪ ،‬خۆشەویستییەكی سەیری بۆ زالتان‬ ‫ئیبراهیمۆڤیجی سویدی هەیەو ئەوەی راگەیاندووە كە ئەو یاریزانە بەالی ئەوەوە لە میسی و رۆناڵدۆ باشترەو پێكەوە‬ ‫لە ئەی سی میالن یارییان كردووە‪ ،‬ڤان بۆمێل بەمەبەستی خۆشەویستی دەربڕین بۆ زالتان سەگەكەی خۆی ناو ناوە‬ ‫ئیبرا‪ ،‬كە ئیبرا نازناوی زالتانە‪.‬‬

‫‪18‬‬

‫هەموو قاپێك مەخەرە مایكرۆ وەیڤەوە‬ ‫لەڕاپۆرتێكدا كە گۆڤاری تایم‪-‬ی ئەمریكی باڵویكردۆتەوە‪ ،‬هەموو یەكێك دڵنیادەكاتەوە ئەو‬ ‫مادەیەی كە بەكارهاتووە لە دروستكردنی قاپدا ماددەی میالمینە‪ ،‬لەكاتێكدا ئەم مادەیە بەر پلەی‬ ‫گەرمی بەرز بكەوێت بۆماوەیەكی درێژ دەبێتەهۆی شیبوونەوەی قاپەكە‪ ،‬ئەمەش هۆكارە بۆ‬ ‫تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك‪.‬‬ ‫ئەو نەخۆشیانەی لەم مادەیە دەكەوێتەوە دروستبوونی بەردی گورچیلەو بەردی زراو و برینی‬ ‫گەدەیە‪ ،‬ئەم توێژینەوەیە ئامۆژگاریمان دەكات پێش ئەوەی قاپەكە بۆ هەرشتێك بەكاربهێندرێ‬ ‫پێویستە سەرنجی لێبدرێ بۆ ئەوەی بزانرێ لەچی دروستكراوە بۆ ئەوەی رووبەڕوونەبیتەوە لەگەڵ‬ ‫مادەیەكی وەكو میالمیندا كە دەبێتەهۆی دروستبوونی ئەو چەند نەخۆشییە‪.‬‬

‫سوودە تەندروستییەكانی زەردەچەوە‬ ‫بەسوود دەخورێتەوە كەوچكێكی بچووك زەردەچەوە‬ ‫* رێگری دەك��ات لە لەناوچوونی خانەكان و‬ ‫دەخرێتە ناو پەرداخێك شیر پێش ئەوەی بكوڵێت‬ ‫ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە‪،‬‬ ‫ل��ەس��ەر ئ��اگ��ر الی دەب��ەی��ت و زەردەچ���ەوەك���ەی‬ ‫بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن و پرۆستات‪ ،‬ئەویش‬ ‫تێدەكەیت‪ ،‬باش تێكیدەدەیت و دەیخۆیت‪ ،‬رۆژانە‬ ‫لەڕێگەی كەپسولی زەردەچەوەوە وەك دژە ئۆكسیدە‬ ‫چەند جارێك دەیخۆیتەوە‪.‬‬ ‫بەهێزەكان‪.‬‬ ‫* بۆ كەمكردنەوەی رێژەی چەوری لە خوێن و‬ ‫* یارمەتی كرداری هەرسكردن و دژە بەكتریای‬ ‫رەقبوونی دەمارەكان ‪.‬‬ ‫ریخۆڵەكان دەدات‪ ،‬هەروەها یارمەتی چارەسەركردنی‬ ‫* بۆ پاراستنی جگەرو زراو‪.‬‬ ‫برینی گەدەو دوانزەگرێ دەدات‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا بۆ‬ ‫* بۆ چارەسەری ئەنیمیاو ساڕێژكردنی برین‪.‬‬ ‫چارەسەركردنی رەبوو برینەكان بەكاردێت‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا زیانی هەیە ئەگەر زیاتر لە (‪)7‬‬ ‫* رێژەی چەوری لەلەشدا كەمدەكاتەوەو خوێن‬ ‫هەفتە بەكاربهێندرێت بەشێوەیەكی زۆر‪ ،‬چونكە‬ ‫چاالك دەكات‪.‬‬ ‫ئازاری گەدە دەدات‪ .‬بۆ ژنی دووگیان و ئەو كەسانەی‬ ‫* وەك پاككەرەوەیەك بەكاردەهێندرێت دژی‬ ‫كە بەردی زراویان هەیە نابێت بەكاریبهێنن لەگەڵ ئەو كەسانەی كە حەپی‬ ‫ڤایروس و میكرۆبەكان و هەوكردن‪.‬‬ ‫* بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان و رۆماتیزم‪ ،‬وەك خواردنەوەیەكی پەستان دەخۆن نابێت بە كاریبهێنن‪.‬‬

‫بۆچی كاتێك لەخەو هەڵدەستین دەموچاومان گۆڕاوە؟‬ ‫لەم دواییانەدا دەركەوت كە گۆڕانی‬ ‫ش��ێ��وەی دەم��وچ��او لەكاتی هەستان‬ ‫لەخەو دەگەڕێتەوە بۆ داخستنی چاو‬ ‫بۆ ماوەیەكی درێژ‪ ،‬ئەمەش وا دەكات‬ ‫كە شێوەی دەموچاو بگۆڕێت! ئەوەش‬ ‫نیشانەی ئەوەیە كە لەش پشوویەكی‬ ‫ت���ەواوەت���ی و ب��اش��ی وەرگ���رت���ووە‪.‬‬ ‫توێژینەوەكانیش ئەوە دەردەخەن كچان‬ ‫زیاتر شێوەی دەموچاویان دەگۆڕێت‬ ‫بە بەراود لەگەڵ كوڕاندا! چارەسەری‬ ‫ئەمەش بەوە دەبێت كە دەموچاوت‬ ‫بەئاوی سارد بشۆیت بۆ ئەوەی شێوەی‬ ‫خۆی وەربگرێتەوە‪.‬‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫جارێكی تر فەرهاد پیرباڵ‬ ‫لە هەڵقەیەكی بەرنامەی كەوانەی سوور‪-‬ی كەناڵی ئاسمانی رووداودا‪ ،‬جارێكی تر د‪.‬فەرهاد پیرباڵ‪-‬ی نوسەر‬ ‫بە بیروبۆچوونە راشكاو و بێ رتووشەكانی لەسەر زۆر بابەتی سیاسیی كۆمەڵگەیی كورد قسەی كردو هەموو‬ ‫جارێك ئاماژەی ئەوە لە بیروبۆچوونەكانیدا دەردەكەوێت كە ئەو كەسێكە شێت نییە وەك خەڵكانێك ئەم تۆمەتەی‬ ‫بۆ هەڵدەبەستن‪ ،‬لەو بەرنامەیەشدا بە راشكاوی رایگەیاند كە كەس لەم واڵتە ( كوردستان ) شەریكەبەشی ئەو نییە‬ ‫لە بیركردنەوەدا و كەس لەگەڵی نییە‪ ،‬هەروەها وتی‪ :‬كورد منی فڕێداوە!‪.‬‬

‫‪19‬‬

‫‪-Septo-‬‬

‫جوانكاری لووت بازاڕی گەرمە‬ ‫لەهەرێمی كوردستان‪ ،‬ئەو جوانكارییە‪ ،‬ملیۆن و نیوێك دیناری دەوێت‬ ‫هیچ چەندو چوونێكی ناوێت‪ ،‬ئەوە هەر تەنیا چاوە چەشمەی جوانییە‪ ،‬نیگایەكی گەرمی چاوێكی خەواڵوو‪ ،‬چەندین كەسانی جوانپەرست مەست و‬ ‫سەرگەردان دەكات‪ ،‬هەر چاویشە دەمانباتە سەیرانی دنیای جوانی ئا لەو دامێنەدا‪ ،‬لووتیش لە حزوری حەزرەتی چاودا‪ ،‬بەكەمێك شەرمەوە‪ ،‬دەڵێت‪:‬‬ ‫قوربان منیش هەم! ئەوە منم كە بەبۆنی وەنەوشەو نێرگس و بۆن و بەرامەی گەردن و زوڵفی یار مەست و سەر خۆشتان دەكەم‪.‬‬ ‫دیارە نە چاو بێ لووت هەڵدەكات‪ ،‬نە لووتیش بێ چاو رێگا دەردەكات‪ .‬ئەمیان تەواوكەری جوانی ئەویكەیە‪ .‬بێشك پێناسەكردنی چەمكی جوانی‬ ‫هەروا كارێكی سانا نییە بتواندرێت خەسڵەتەكانی بۆ هەموو شوێن و زەمانێك و بۆ هەموو كۆمەڵگایەك چوونیەك لەدەقێك و پێناسەیەكدا كۆبكرێتەوە‪.‬‬ ‫لە ئەفاڵتون‪-‬ەوە (‪ 347-427‬بەر لەزاین) تا دەگاتە فەیلەسوفی ئەڵمانی (هیگڵ ‪ 1831-1770‬زاینی) سەرقاڵی پێناسەكردنی چەمكی جوانی بوون‪،‬‬ ‫گەنجینەیەك لەدەق و تیۆری بەپێز لەمەڕ ئەو چەمكەیان بۆ بەجێهێشتووین‪ ،‬لەگەڵ ئەوەیشدا هەر نەتواندراوە پێناسەیەكی گشتگیرو جێگیركراو بۆ‬ ‫چەمكی جوانی فەراهەم بێت‪.‬‬ ‫شێخ موعتەسەم رەشید‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫ئەو رۆشنبیرانە سەربە گۆڕانن !‬

‫‪20‬‬

‫لەالی بەشێك لە ئەندامان و الیەنگرانی پارتی و یەكێتی‪ ،‬ئەو بەیاننامەیەی كە ژمارەیەك كەس لە رۆژی ‪11/3‬دا بە ناوی‬ ‫رۆشنبیران و نوسەران و رۆژنامەنووسانەوەو لەژێر ناونیشانی ( ترسی گەورەمان هەیە) باڵویانكردەوە‪ ،‬بەهاندانی‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان نووسراوە‪ .‬بەیاننامەكە تەنها بانگەشەكردنی الیەنە دەسەاڵتدارەكانە لەكاتێكدا گرژییە سیاسییەكان‬ ‫لەنێوان دەسەاڵت و ئۆپۆزسیۆنیشە‪ ،‬هاوكات لەو ‪ 29‬كەسەی بەیاننامەكەیان دەكردووە‪ ،‬زیاتر لەنیوەیان ئەندام و‬ ‫الیەنگرو راوێژكارو دەنگدەری بزووتنەوەی گۆڕانن و دەناسرێنەوە‪ ،‬بۆیە چاوەڕوانناكرێت بایەخی پێبدرێت‪ ،‬بەڵكو‬ ‫زیاتر وەك بەشێك لەملمالنێ سیاسییەكان‪ ،‬تەماشا دەكرێت‪.‬‬

‫پرسیارێك كرا وتیان جوانی چییە؟‬ ‫لە وەاڵمدا وتیان‪ :‬جوانی ئەو شتەیە كە جوانی‬ ‫دەنوێنێت‪ .‬ئەمن بۆ خۆم‪ ،‬پەیكەری ئێسكی ئافرەتێكم‬ ‫بینی كە بەر لەسێ هەزار ساڵ لەگۆڕەكەیدا راكشابوو‬ ‫كەچی هێشتا شتێك لە جوانی لە پەیكەری ئێسكی‬ ‫ئەو خانمەدا بەدیدەكرا‪ ،‬ئەو لەڕەسەندا خانمێكی‬ ‫زاگرۆسی بوو‪ ،‬سەری نابوویە سەر لەتە خشتێك‪،‬‬ ‫لەسەر پشت راكشابوو‪ ،‬دەستی راستی خستبوویە‬ ‫ژێرسەری‪ ،‬رانی چەپی راكێشابوو‪ ،‬رانەكەی دیكەی‬ ‫كەمێك هەڵپەسێرابوو‪ ،‬بەسەر گەردن و قەفەزەی‬ ‫ئێسكی سنگیدا‪ ،‬ملوانكەیەك لەموروی یاقوت‪،‬‬ ‫شەوەو پیرۆزە‪ ،‬دنكە دنكە پڕژابوو‪ ،‬ئەمووستیلەێك‬ ‫لەتەاڵ لەیەكێك لەپەنجەكانیداو پاوانەیەك لەزیو‬ ‫لەپووزیدا بەجێمابوو‪ ،‬دوای پتر لەسێ هەزار ساڵ‪،‬‬ ‫هێشتا خەسڵەتی جوانی لەگۆڕیشدا ئەو خانمە‬ ‫بەجێنەهێشتبوو‪.‬‬ ‫ئەرێ هێندێكجار‪ ،‬لەتاشە بەردێكی قەدپاڵی‬ ‫چیادا‪ ،‬یا لەدارە بەنێكی وشكەڵی لق و پۆپ شكاودا‬ ‫جوانییەك بەدیدەكەین‪ ،‬وەلێ نازانین بۆچی جوانە‪.‬‬ ‫كێشەی سحری جوانی لەوەدایە كە لەالیەك شادی‬ ‫و چێژو ئارامی بەمرۆڤ دەبەخشێت‪ ،‬لەالیەكی‬ ‫دیكەوە‪ ،‬كێشەو دەردی سەری و ئاشووب دەنێتەوە!‬ ‫ه��ون��ەرم��ەن��دان‪ ،‬لەپەیكەرتاش و نیگاركێش و‬ ‫شاعیران‪ ،‬پتر لەبیرمەندو زانایان و فەیلەسووفەكان‬ ‫پەی بە نهێنییەكانی جوانی دەبەن و چێژی رۆحی‬ ‫لێوەردەگرن‪.‬‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬

‫لە ساڵی (‪)2009‬دا‪ ،‬ژمارەی ئەو كەسانەی‬ ‫لە ئەمریكا‪ ،‬نەشتەرگەری جوانكاری لووتیان‬ ‫كردووە‪ ،‬لە (‪ )256‬هەزار كەس تێپەڕ بووە‬ ‫هەربۆیە بەندە لێرەدا پەنا بەشاعیری رۆمانتیكی‬ ‫ئینگلیزی (كولرودچ ‪1832-1772‬زای��ن��ی) دەبەم كە‬ ‫تەنیا بەسێ وشە پێناسەی جوانیمان بۆ دەكات‪،‬‬ ‫كولرودچ دەڵێت‪ :‬جوانی بریتییە لە گونجاندنی نێو‬ ‫جۆرەكان‪ .‬لەڕوانگەی ئەو پێناسە كورتەوە‪ ،‬گەر‬ ‫لوتێك هاوتا لەتەك چەناگەو دەم و لێوو روومەت‬ ‫و چاوو برۆدا كەمێك قنج و قیت و قەوارە گونجاو‬ ‫بێت‪ ،‬دیارە ئەو لووتە سیمایەك لەجوانی بەڕوخسار‬ ‫دەبەخشێت‪ .‬بەدیوێكی ك��ەدا‪ ،‬لووتێكی قەبەو‬ ‫ناقۆاڵ‪ ،‬یا زۆر كورت و وردیلە‪ ،‬دیمەنێكی ناجۆرو‬ ‫ناچیزە بەسەر رووخساردا دەسەپێنێ‪.‬‬ ‫ئەی لووت؟‬ ‫گەر چاو سەر چەشمەی جوانی بێت‪ ،‬ئەوا‬ ‫لووت پێشەنگی جوانی روخساری مرۆڤە‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫روخساری رەگەزی مێ‪ .‬هەر بۆیە لەدێر زەمانەوە‪،‬‬ ‫هەتا ئیمڕۆی ئێمەش‪ ،‬سزای لووت بڕین بووەتە‬ ‫سزایەكی ئەتكئامێز دەرحەق بەو كەسانەی سەرپێچی‬ ‫لەداب و نەریتی باوی كۆمەڵگا دەكەن‪ .‬بەخەیلێ‬ ‫داخ��ەوە‪ ،‬لەژێر سایەی كۆمەڵگا سوونەتییەكەی‬

‫ئێمەدا بەزهنییەتی تەحریم و كولتووری شەرم و‬ ‫حەیا‪ ،‬بەبێ هیچ رێزگرتنێك لەمافی مرۆڤ‪ ،‬ئەو سزا‬ ‫ئەتكئامێزەی پەیڕەوی دەكرێت! مێژووی مرۆڤایەتی‬ ‫هەرگیزاو هەرگیز تاوانی بڕینی لووتە جوانەكەی‬ ‫خاتوو (كەژاڵ)ی لەبیر ناچێتەوە‪ .‬نەك هەر تەنیا‬ ‫لووتە بڕاوەكەی ئەو كناچە پاكیزەیە‪ ،‬بەڵكو سەدان‬ ‫كناچێ و خانمانی دڵ لەتكراو هەنجن هەنجنكراوی‬ ‫تیغی چینگی رەشی زهنییەتی تەحریم كە ویژدانی‬ ‫مێژووی مرۆڤایەتیان خەفەتبار كردووە‪ .‬ئێمەیش‬ ‫خەجاڵەتبار‪ .‬ئەوانەی ئەو بەدكارییە دەكەن‪ ،‬دەست‬ ‫و پەنجەیان هەڵوەرێت‪ .‬ئاخۆ (فاڵنی) ئێمە پێمان‬ ‫ناوەتە ناو مێژووی شارستانییەتی هاوچەرخەوە؟ یا‬ ‫هێشتا لە دەرەوەی ئەو مێژووەدا ژیان دەبەینەسەر؟‬ ‫گەرنا ئەی بۆ هەتا هەنووكە جەستەی ژنان الی‬ ‫ئێمە بەتیغی زهنییەتی تەحریم‪ ،‬لەت و پەت‬ ‫دەكرێت (دووعا) تا مەرگی سەنگباران دەكرێت!‬ ‫ئەوڕۆ گەالنی پێشكەوتوو بەرەو ئازادی و مافی‬ ‫ژنان و جوانكردنی ژیان و بوون هەنگاوی خێرا خێرا‬ ‫دەنێن‪ ،‬لەبری لووتبڕین و سەربڕین و كوشتنی ژنان‪،‬‬ ‫دیاردەی جوانكاری لووت دێتە ئاراوە‪ ،‬داهێنان و‬


‫ئاسیاسێڵ تووڕەیە!‬ ‫بەپێی زانیارییەكانی كەپر‪ ،‬كۆمپانیای ئاسیاسێل زۆر دڵگرانن لە لێدوانەكانی سەرۆكی كۆمپانیای نالیا « شاسوار‬ ‫عەبدولواحد» سەبارەت بە بابەتی سیخوڕی كردنی ئاسیاسێڵ بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانەوە‪ .‬بەرپرسانی‬ ‫كۆمپانیای ئاسیاسێڵ تەئكید لەوە دەكەنەوە كە ئەو جۆرە لێدوانانە بێ بەڵگەیەو بێجگە لەوەی كە سكااڵی لێدەكەن‪،‬‬ ‫هەموو الیەكیش دڵنیا دەكەنەوە كە ئەو كۆمپانیایە گوێ لەپەیوەندیی نێوان هیچ هاوواڵتییەك ناگرێت‪.‬‬

‫مۆدێل و دیزاینی پۆشاك و جۆرەكانی تەكنیكی‬ ‫ماكیاج و ستایلی هەمەچەشنەی جوانكاری خانمان‬ ‫لەحاڵەتی فەنتازی تێپەڕیوە‪ ،‬بووەتە پێویستییەكی‬ ‫ژیانی رۆژان���ەی گەالنی پێشكەوتوو بەجۆرێك‬ ‫دیاردەی ناڕەزایی لەشێوازی لووت خەریكە بچێتە‬ ‫ئاستی كێشەیەكی جیهانی!‬ ‫ئەم دیاردەیە لە جیهاندا‬ ‫بۆ چارەسەركردنی ئ��ەو كێشەیە پڕۆسەی‬ ‫جوانكاری لووت (‪ )Septo‬لەڕێگای نەشتەرگەری‬ ‫پزیشكییەوە هاتووەتە كایەوە‪ .‬بەپێی سەرژمێرییەكی‬ ‫تەندروستی جیهانی‪ ،‬ویالیەتە یەكگرتووەكانی‬ ‫ئەمریكا لەبواری ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەدا بەپلەی‬ ‫یەكەم دێت‪ ،‬واڵتی بەڕازیل‪ ،‬لەپلەی دووهەمدایە‪،‬‬ ‫واڵتی مەكسیك‪ ،‬پلەی سێهەمی گرتووە‪ ،‬بەریتانیا‪،‬‬ ‫لەپلەی چوارهەمدایە‪ ،‬چەندین واڵتانی دیكە‬ ‫لەبواری (‪ )Septo‬هەنگاوی خێرایان ناوە‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫پزیشكەكانی كۆماری ئیسالمی ئێران دەستێكی بااڵیان‬ ‫هەیە لەو بوارەدا‪ ،‬هەروەها واڵتی هندستان‪-‬یش‬ ‫لەو بوارەدا زۆر لە پێشەوەن‪.‬‬ ‫دی��اردەی جوانكاری لووت تەنیا بەخانمان و‬ ‫كیژانەوە نەوەستاوە‪ ،‬لووتی پیاوانیشی گرتووەتەوە‪،‬‬ ‫بەتایبەتی ئەكتەری سینمایی و گۆرانیبێژو بێژەرانی‬ ‫كەناڵە فەزاییەكان كە زیاتر لە كەسانیكە‪ ،‬خولیای‬ ‫جوانكاری روخساریانن‪ .‬بەپێی سەرژمێرێكی‬ ‫نێودەوڵەتی لەساڵی (‪)2009‬دا‪ ،‬ژمارەی ئەو كەسانەی‬ ‫لە ئەمریكا‪ ،‬نەشتەرگەری بۆ جوانكاری لووتیان‬ ‫ك��ردووە‪ ،‬لە (‪ )256‬هەزار كەس تێپەڕ بووە‪ ،‬لە‬ ‫(‪)%74‬ی ئەو ژمارەیە لەڕەگەزی مێ بوون‪ ،‬خەرجی‬ ‫هەر نەشتەرگەرییەك لە ئەمریكا‪ ،‬چوار تا حەوت‬ ‫هەزار دۆالری دەوێت‪ ،‬لەكۆماری ئیسالمی ئێران‬ ‫خەرجی نەشتەرگەرییەكە لەنێوان دوو هەزارو پێنج‬ ‫سەد تا سێ هەزار دۆالرە‪ ،‬لەهەرێمی كوردستان بۆ‬ ‫ئەو جوانكارییە بڕی ملیۆن و نیوێك دینار پێویستە‪.‬‬

‫دووبارەو سێ بارە بكەنەوە!‬ ‫بۆ نموونە بەسەرهاتی لووتی مایكڵ جاكسۆن‪،‬‬ ‫چیرۆكی لووتێكی لێقەوماو‪ ،‬لووتە داماوەكەی‬ ‫مایكڵ جاكسۆن‪ ،‬بۆ چەندینجار دەكەوێتە ژێر‬ ‫رەحمەتی چەقۆی پزیشكەوە‪ ،‬سەرئەنجام ئەو‬ ‫هونەرمەندە زنجییە بەلووتێكی نەخوازراو و فشوو‬ ‫فۆڵەوە سەردەنێتەوە‪ ،‬س��ەرەڕای لە كیسچوونی‬ ‫ملیۆنەها دۆالر‪ .‬مایكڵ جاكسۆن‪ ،‬خاوەنی لووتێكی‬ ‫زنجی بوو وەلی خەونی بەلووتێكی قەوقازییەوە‬ ‫دەبینی ئەو خەونە بۆی نەهاتەدی‪ .‬ئاشكرایە هەر‬ ‫رەگەزو نەژادێك روخسارو لووتێكی تایبەتی خۆیان‬ ‫هەیە‪ ،‬وەك نەتەوەی كورد كە سەر بەنەژادی‬

‫‪21‬‬

‫ئاری قەوقازی‪-‬یە‪ ،‬بەشێوەیەكی رەسەن خاوەنی‬ ‫لوتێكی بەرانییە بەندە لێرەدا بەخانمان و كیژانی‬ ‫ئازیزانی خۆمان دەڵێم‪ :‬دەخیلە نەكەن ئاوات‬ ‫بەلووتە جوانەكەی ئەنجیلینا جۆلی بخوازن‪ ،‬نەوەك‬ ‫خوانەكات لووتە بەرانییەكەی ئێوەش ب��ەدەردی‬ ‫لووتە داماوەكەی مایكڵ جاكسۆن بچێت‪ ،‬ئێوەی چاو‬ ‫بادەمی و لووت بەرانین بۆیە شاجوانی جوانانن‪.‬‬ ‫تێبینی‪:‬‬ ‫نووسەری ئەم بابەتە ساڵی هەشتاكان سەرۆكی‬ ‫تیمی تەنقیباتی ئاسەواری كۆن بوو لەشوێنەواری تەل‬ ‫محەمەد‪ ،‬پەیكەری ئێسكی ئەو ژنە بەسەرپەرشتیاری‬ ‫نووسەر دۆزراوەتەوە‪.‬‬

‫پزیشكەكانی كۆماری ئیسالمی ئێران‪،‬‬ ‫دەستێكی بااڵیان هەیە لەو بوارەدا‬

‫كارێكی ئاسان‬ ‫گ��ەرچ��ی ب��ەه��ۆی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاو‬ ‫پەرەسەندنی زانستی پزیشكییەوە‪ ،‬دی��اردەی‬ ‫نەشتەرگەری لووت بووەتە كارێكی ساناو ئاسایی‪،‬‬ ‫وەلێ هەموو كاتێك ئەو نەشتەرگەرییە جێگای‬ ‫دڵنیایی تەواو نییە‪ .‬تەندروستی جیهانی سەبارەت‬ ‫بەمەترسییەكانی هۆشدارییان پێدەدات لەمەترسی‬ ‫لێكەوتنەوەی حاڵەتی تەنگە نەفەسی‪ ،‬شێواندنی‬ ‫تەواوی لووت وەك چاڵبوون داخزانی ناوەڕاستی‬ ‫ل��ووت‪ ،‬ئەگەری خوێنبەربوون‪ ،‬س��ەرەڕای ئازارو‬ ‫گێژبوون بۆ ماوەیەكی درێژ‪ ،‬بەهۆی ئەو مەترسیانەوە‬ ‫تەنیا لە ئەمریكا لەنێوان ساڵەكانی دوو هەزار بۆ‬ ‫دوو هەزارو نۆ رێژەی نەشتەرگەریی لووت ‪))Septo‬‬ ‫بۆ (‪ )%34‬دابەزیوەو تەنیا لەیەك ساڵدا بە (‪)40‬‬ ‫هەزار تا شەست (‪ )60‬هەزار كەس ناچار بوون بۆ‬ ‫جاری دووەهەم و سێهەم‪ ،‬نەشتەرگەری لووتیان‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫شاعیرێكی لۆكاڵی نییە‬

‫‪22‬‬

‫لە دیداری ئەدەبیی شاعیر شێخ ئەحمەدی شاكەلی‪-‬دا كە پێش چەند رۆژێك لە شاری سلێمانی سازكراو دوو رۆژی‬ ‫خایاند‪ ،‬ژمارەیەكی زۆر لە لێكۆڵەران و پەیوەندیدارانی بواری ئەدەبی جەختیان لەوە كردەوە كە ئەم شاعیرە دیارەی‬ ‫دەشتی گەرمیان شاعیرێكی لۆكاڵی نەبووە‪ ،‬بەڵكو یەكێكە لە شاعیرە دیارەكانی ئەدەبی كالسیكی كورد‪ ،‬ئەمەش لە‬ ‫رێگەی ‪ 6‬لێكۆڵینەوە كە لەبارەی شاعیری ناوبراوەوە كراوە‪.‬‬

‫درەوشانەوەی سیـــــ‬ ‫لە حەوتەمین فیستیڤاڵی نێـــــــ‬

‫فیلمی سینەمایی «پ��ێ��ش ب��ەف��رب��اری��ن» لە‬ ‫دەرهێنانی هیشام زەم��ان و فیلمی سینەمایی‬ ‫«ت��اڵ‪ ،‬شیرین‪ ،‬واڵتەكەم» لە دەرهێنانی هونەر‬ ‫سەلیم‪ ،‬لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەبوزەبی‬ ‫سەركەوتنیان بەدەستهێنا‪.‬‬ ‫رێوڕەسمی كۆتایی حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی‬ ‫نێودەوڵەتی فیلمی ئەبوزەبی بە ئامادەبوونی‬ ‫هەریەك لە ئەكتەری ن��اوداری ئەمریكی دێڤید‬ ‫‪ ،David Hasselhoff‬سەرۆكی‬ ‫هاسێلهۆف‬ ‫فیستیڤاڵ عەلی ئەلجابیری‪ ،‬بەرنامەداڕێژی فیستیڤاڵ‬ ‫ئینتیشال ئەلتەمیمی‪ ،‬وەزیری ناوخۆی ئیمارات‪،‬‬ ‫باڵیۆزی ئەمریكا لە ئیمارات‪ ،‬وەزیری رۆشنبیری‬ ‫ئیمارات‪ ،‬ئەندامانی لیژنەی دادوەران���ی بەشە‬ ‫جۆراوجۆرەكانی فیستیڤاڵ‪ ،‬هونەرمەندانی ناوداری‬ ‫دنیاو واڵتانی عەرەبی‪ ،‬هونەرمەندانی سینەماو‬ ‫تەلەفیزیۆنی ئیمارات و هونەرمەندانی بەشداربووی‬ ‫فیستیڤاڵ‪ ،‬سێ رۆژ پێش ئێستا لە كۆشكی گەورەی‬ ‫ئیمارات لە شاری ئەبووزەبی لەواڵتی ئیمارات‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬

‫بەڕێوەچوو و تیایدا هونەرمەندانی سەركەوتووی‬ ‫بەشە جۆراوجۆرەكانی فیستیڤاڵ‪ ،‬لەوانە‪ :‬بەشی‬ ‫پێشبڕكێی سەرەكی‪ ،‬بەشی پێشبڕكێی ئاسۆی نوێ‪،‬‬ ‫بەشی پێشبڕكێی فیلمە بڵندە دۆكیۆمێنتییەكان‪،‬‬ ‫بەشی نمایشی سینەمای جیهان‪ ،‬بەشی پێشبڕكێی‬ ‫كورتە فیلمە چیرۆكی و دۆكیۆمێنتارییەكان‪ ،‬بەشی‬ ‫پێشبڕكێی فیلمەكانی ئیمارات‪ ،‬بەشی خەاڵتی‬ ‫چاودێری لە مندااڵن‪ ،‬بەشی پێشبڕكێی نێتپەك‬ ‫و هەروەها بەشی خەاڵتی فیپێڕشی رەخنەگرانی‬ ‫سینەما دەستنیشانكران و خەاڵتی نەقدی و تەندیسی‬ ‫مرواری رەشی فیستیڤاڵ بەسەریاندا دابەشكرا‪.‬‬ ‫فیلمی سینەمایی «پێش بەفربارین» لە دەرهێنانی‬ ‫سینەماكاری كوردی دانیشتووی واڵتی نەروێژ هیشام‬ ‫زەمان‪ ،‬بەنوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان و بە‬ ‫ئامادەبوونی ئەم سینەماكارە كوردە‪ ،‬بەرهەمهێنەری‬ ‫فیلمەكەو بەرپرسی كۆمپانیای سینەمایی میتۆس‬ ‫فیلمی ئەڵمانی مەمەد ئەكتاش و ئەكتەری سەرەكی‬ ‫فیلمەكە تاهیر عەبدوڵاڵ تاهیر لە هەرێمی كوردستان‬

‫لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕكێی «ئاسۆی‬ ‫نوێ»ی حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی‬ ‫فیلمی ئەبوزەبی نمایشكراو لەالیەن ئەندامانی‬ ‫لیژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی «ئاسۆی نوێ»ی‬ ‫ئەم فیستیڤاڵەوە خەاڵتی نەقدی (‪)50‬هەزار دۆالری‬ ‫و تەندیسی مرواری رەشی باشترین فیلمی سینەمای‬ ‫عەرەب بە هیشام زەمان دەرهێنەری ئەم فیلمە‬ ‫بەخشرا‪.‬‬ ‫ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی‬ ‫«ئ��اس��ۆی ن��وێ»ی حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی‬ ‫نێودەوڵەتی فیلمی ئەبوزەبی بریتی ب��وون لە‪:‬‬ ‫خاتوو یێسیم ئۆستاگلۆ ئاڕتیست سەرۆكی لیژنەی‬ ‫دادوەران لە واڵتی توركیا‪ ،‬خاتوو ئێرێنێ بیگناردی‬ ‫ـ رەخنەگری سینەما لە واڵتی ئیتاڵیا‪ ،‬نوورەدین‬ ‫لەخماری ـ دەرهێنەر لە واڵتی مەغریب‪ ،‬والێری‬ ‫تودو رۆوسكی ـ دەرهێنەر لە واڵتی ئۆكراین و‬ ‫میشێل كامۆن ـ فیلمساز لە واڵتی لوبنان‪.‬‬ ‫فیلمی سینەمایی هیشام زەم��ان‪ ،‬لە بەشی‬


‫رەخنە لە لەتیف هەڵمەت گیرا‬ ‫لەمیانەی چاالكییەكی ئەدەبیدا لە شاری سلێمانی‪ ،‬شاعیری ناسراوی كورد « م‪.‬لەتیف هەڵمەت» بە راشكاوی‬ ‫رایگەیاند كە بەشێك لە شاعیرانی ئەدەبی كالسیكیی كورد شاعیرگەلێك بوون كە الیەنی روحی یان زوهدی‬ ‫بەسەریاندا زاڵ بووە نەك نە سۆفیگەری‪ ،‬چونكە سۆفیگەریی ئەو كەسەیە كە خۆی لە مەقامی خالقدا دەبینێت و‬ ‫بڕوای بە یەكبوونی بوون هەیە‪ ،‬لەبەرامبەردا چەند ئەدیب و نوسەرێك رەخنەیان لە هەڵمەت گرت و پێیان وابوو كە‬ ‫تەنها یەك مانای داوە بە چەمكی سۆفیگەری‪.‬‬

‫‪23‬‬

‫ـــــــنەماكارانی كورد‪،‬‬ ‫ــــودەوڵەتی فیلمی ئەبوزەبی‬ ‫پێشبڕكێی «ئاسۆی ن��وێ»ی حەوتەمین‬ ‫خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی‬ ‫ئەبوزەبی بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەاڵتە‬ ‫گرنگە لەگەڵ (‪ )14‬فیلمی سینەمایی‬ ‫لە واڵتانی فەڕەنسا‪ ،‬قەتەر‪ ،‬توونس‪،‬‬ ‫بەریتانیا‪ ،‬گورجیستان‪ ،‬فەلەستین‪ ،‬نەروێژ‪،‬‬ ‫میسر‪ ،‬مەكزیك‪ ،‬هێندستان‪ ،‬ئیمارات‪،‬‬ ‫ئەڵمانیا‪ ،‬ئیتاڵیا‪ ،‬ئەمریكاو چەندین واڵتی‬ ‫دیكە لەڕكابەریدا بوون‪.‬‬ ‫هەروەها فیلمی سینەمایی «تاڵ‪،‬‬ ‫ش��ی��ری��ن‪ ،‬واڵت���ەك���ەم» ل��ە دەرهێنانی‬ ‫سینەماكاری ك��وردی دانیشتووی واڵتی‬ ‫فەرەنسا هونەر سەلیم‪ ،‬بەنوێنەرایەتیی‬ ‫لە هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی‬ ‫ئەم سینەماكارە كوردە‪ ،‬ئەكتەری ناوداری‬ ‫سینەمای ئێران گوڵشیفتە فەراهانی‪،‬‬ ‫ئەكتەری ك��وردی ب��اك��ووری كوردستان‬ ‫و دانیشتووی واڵت��ی ئەڵمانیا كوركماز‬ ‫ئەرسەالن و هەروەها بەرهەمهێنەری‬ ‫فەڕەنسی فیلمەكە لە دوو سانسی جیاوازدا‬ ‫لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكی حەوتەمین‬ ‫خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی‬ ‫ئەبوزەبی نمایشكراو لەالیەن ئەندامانی‬ ‫لیژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی «ئاسۆی‬ ‫نوێ»ی ئەم فیستیڤاڵەوە خەاڵتی تایبەتی‬ ‫ئەندامانی لیژنەی دادوەران كە بریتی بوو‬ ‫لە خەاڵتی نەقدی (‪ )50‬هەزار دۆالری و‬ ‫تەندیسی مرواری رەش بە هونەر سەلیم‬ ‫دەرهێنەری ئەم فیلمە بەخشرا‪.‬‬ ‫ئەندامانی لیژنەی دادوەران��ی بەشی‬ ‫پێشبڕكێی سەرەكی حەوتەمین خولی‬ ‫فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەبوزەبی‬ ‫بریتی ب��وون لە‪ :‬خاتوو جاكی وەیڤێر‬ ‫سەرۆكی لیژنەی دادوەران و ئەكتەر لە‬ ‫واڵتی ئوستورالیا‪ ،‬ئادریان ووتۆن ـ ئەكتەرو‬ ‫بەرهەمهێنەر لەواڵتی بەریتانیا‪ ،‬خاتوو‬ ‫هیام عەباس ـ ئەكتەر لە واڵتی فەلەستین‪،‬‬ ‫خاتوو دۆڕا بۆچۆچا ـ بەرهەمهێنەر‬ ‫لەواڵتی توونێس و خاتوو ساندرا دێن‬ ‫هامێڕ ـ دەرهێنەرو بەرهەمهێنەر لەواڵتی‬ ‫هۆڵەندا‪.‬‬ ‫فیلمی سینەمایی «ت���اڵ‪ ،‬شیرین‪،‬‬

‫واڵتەكەم» لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكی‬ ‫حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی‬ ‫فیلمی ئەبوزەبی بۆ بەدەستهێنانی ئەم‬ ‫خەاڵتەی فیستیڤاڵ لەگەڵ (‪ )14‬فیلمی‬ ‫سینەمایی لە واڵتانی ئەرجەنتین‪ ،‬كەنەدا‪،‬‬ ‫هێندستان‪ ،‬فەرەنسا‪ ،‬ئیمارات‪ ،‬چین‪،‬‬ ‫ژاپ��ۆن‪ ،‬پۆڵەندا‪ ،‬دانیمارك‪ ،‬بۆسنی و‬ ‫هێزێگۆڤین‪ ،‬قەتەر‪ ،‬ئیتاڵیا‪ ،‬ئیسپانیا‪،‬‬ ‫میسر‪ ،‬بەریتانیا‪ ،‬ئەمریكا‪ ،‬ئەڵمانیا‪،‬‬ ‫ئەلجەزائیر‪ ،‬عێراق‪ ،‬فیلیپین و چەندین‬ ‫واڵتی دیكە لەڕكابەریدا بوون‪.‬‬ ‫فیلمی سینەمایی (‪ )105‬خولەكی‬ ‫«پێش بەفربارین» كە بەرهەمی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬كۆمپانیای سینەمای میتۆس‬ ‫فیلمی ئەڵمانی و واڵتی نەرویژە‪ ،‬سەرەتا‬ ‫كاتژمێر (‪)3/30‬ی دوانیوەڕۆی رۆژی (‪25‬ی‬ ‫تشرینی یەكەم‪ -‬ئۆكتۆبەری ‪ )3013‬لە‬ ‫هۆڵی ڤۆكسی (‪)6‬ی ناوەندی سینەمایی‬ ‫«مارینا م��اڵ»و پاشان كاتژمێر (‪)3/15‬ی‬ ‫دوانیوەڕۆی رۆژی (‪)28‬ی تشرینی یەكەم‪-‬‬ ‫ئۆكتۆبەری (‪ )2013‬لە هۆڵی ڤۆكسی (‪)6‬‬ ‫ی ناوەندی سینەمای «مارینا ماڵ» لەشاری‬ ‫ئەبوزەبی لەواڵتی ئیمارات نمایشكرا‪.‬‬ ‫پێش نمایشی ئەم فیلمە كوردییە‪،‬‬ ‫سەرۆكی بەشی عەرەبی فیستیڤاڵ ئینتیشال‬ ‫ئەلتەمیمی فیلمەكەی بەبینەران ناساندو‬ ‫پاشان هیشام زەم��ان وتەیەكی كورتی‬ ‫پێشكەشكردو لە درێ��ژەدا ئەم فیلمە بە‬ ‫ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی‬ ‫ب��ەش��ی پێشبڕكێی «ئ��اس��ۆی ن���وێ»ی‬ ‫فیستیڤاڵی فیلمی ئەبوزەبی پێشكەشكرا‪.‬‬ ‫ل��ەدوای نمایشی فیلمی سینەمایی‬ ‫«پێش بەفربارین» رێوڕەسمی رەخنەو‬ ‫هەڵسەنگاندن بە ئامادەبوونی رەخنەگرو‬ ‫كارناسی ناوداری سینەمای عەرەب ئینتیشال‬ ‫ئەلتەمیمی‪ ،‬بەڕێوەچوو و هیشام زەمان‪،‬‬ ‫ب��ەوردی واڵم��ی پرسیاری ئامادەبووانی‬ ‫دای��ەوە كە زۆرب��ەی پرسیارەكان لەسەر‬ ‫چۆنێتی كاركردنی ئەم فیلمسازە لەگەڵ‬ ‫ئەكتەرەكانی ئەم فیلمە كە زۆربەیان‬ ‫ئاماتۆرن و هەروەها چیرۆكی فیلمەكە‬ ‫بوون‪.‬‬

‫فیلمی سینەمایی «ت��اڵ‪ ،‬شیرین‪،‬‬ ‫واڵت��ەك��ەم» ك��ە ب��ەره��ەم��ی هەرێمی‬ ‫كوردستان و واڵتانی فەرەنسا‪ ،‬ئەڵمانیاو‬ ‫ئیماراتە‪ ،‬سەرەتا كاتژمێر (‪)9‬ی شەوی‬ ‫(‪27‬ی تشرینی یەكەم‪ -‬ئۆكتۆبەری ‪)3013‬‬ ‫لە هۆڵی گەورەی كۆشكی ئیمارات و‬ ‫پاشان كاتژمێر (‪)3/30‬ی دوانیوەڕۆی‬ ‫رۆژی (‪29‬ی تشرینی یەكەم‪ -‬ئۆكتۆبەری‬ ‫‪ )2013‬لە هۆڵی ڤۆكسی (‪)4‬ی ناوەندی‬ ‫سینەمایی «مارینا ماڵ» نمایشكرا‪.‬‬ ‫پ��ێ��ش نمایشی ئ���ەم فیلمە كە‬ ‫ل��ەڕاس��ت��ی��دا وێتسێڕنێكی كوردییە‪،‬‬ ‫سەرۆكی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی‬ ‫ئەبوزەبی عەلی ئەلجابیری و هەروەها‬ ‫س��ەرۆك��ی بەشی ع��ەرەب��ی فیستیڤاڵ‬ ‫ئینتیشال ئەلتەمیمی فیلمەكەیان‬ ‫بەبینەران ناساندو پاشان ستافی فیلمەكە‬ ‫لەسەر سەحنەی هۆڵی كۆشكی ئیمارات‬ ‫ئامادەبوون‪.‬‬ ‫ل��ەدوای نمایشی فیلمی سینەمایی‬ ‫«ت��اڵ‪ ،‬شیرین‪ ،‬واڵتەكەم» رێوڕەسمی‬ ‫رەخنەو هەڵسەنگاندن بە ئامادەبوونی‬ ‫ستافی فیلمەكەو رەخنەگرو كارناسی‬ ‫ن��اوداری سینەمای ع��ەرەب ئینتیشال‬ ‫ئەلتەمیمی لە هۆڵی گەورەی كۆشكی‬ ‫ئیمارات بەڕێوەچوو و هونەر سەلیم و‬ ‫ستافی فیلمەكە بەوردی واڵمی پرسیاری‬ ‫ئامادەبووانیان دایەوە‪.‬‬ ‫ح��ەوت��ەم��ی��ن خ��ول��ی فیستیڤاڵی‬ ‫نێودەوڵەتی فیلمی ئەبوزەبی بە نمایشی‬ ‫كۆمەڵێك فیلم لە سینەماكارانی واڵتانی‬ ‫جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی‬ ‫ج��ۆراوج��ۆری پێشبڕكێی و دەرەوەی‬ ‫پێشبڕكێی‪ ،‬كۆڕو كۆبوونەوەی سینەمایی‬ ‫و رێوڕەسمی رەخنەو هەڵسەنگاندنی‬ ‫فیلمەكان ل��ەڕۆژان��ی (‪24‬ی تشرینی‬ ‫ی��ەك��ەم‪ -‬ئۆكتۆبەر تا ‪2‬ی تەشرینی‬ ‫دووەم‪ -‬نۆڤەمبەری ‪ )2013‬لە هۆڵی‬ ‫گەورەی كۆشكی ئیمارات و هەروەها‬ ‫ناوەندی سینەمای «مارینا ماڵ» لەشاری‬ ‫ئەبوزەبی لەواڵتی ئیماراتی یەكگرتووی‬ ‫عەرەبی بەڕێوەچوو‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫گەرمیانییەكان نیگەرانن!‬

‫‪24‬‬

‫ئەگەرچی چەندین ساڵە بەڵێن بە خەڵكی ناوچەكانی سنوری گەرمیان دەدرێت كە دەوروبەری قەاڵی دێرینی شێروانە‬ ‫بكرێتە ناوچەیەكی گەشتیاریی سەرنجڕاكێش و گەورە‪ ،‬بەاڵم هەتا ئێستا هیچ پرۆژەیەك لە گۆڕێدا نییە بۆ ئەوەی ئەو‬ ‫جۆرە بەڵێنانە جێبەجێ بكرێن‪ ،‬ئەمەش دانیشتوانی سنوری گەرمیانی نیگەران كردووەو پێیانوایە كە دەبێ حكومەتی‬ ‫داهاتووی هەرێمی كوردستان بایەخ بە كەرتی گەشتوگوزاری گەرمیان بدات بەتایبەتیش لە سنوری قەاڵی شێروانەدا‬ ‫كە ئاسەوارێكی شارستانیی گەرمیانییەكانە‪.‬‬

‫زۆرێك لە ماڵە كەلەپورییەكانی‬ ‫شاری سلێمانی‬ ‫بوون بە گەراجی ئۆتۆمبێل!‬

‫كەمال رەشید‬ ‫بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی‪:‬‬ ‫هەندێك لەو كەسانەی خاوەن موڵكن و‬ ‫موڵكەكانیان بووەتە شوێنی كەلەپووری‪،‬‬ ‫هەستی نەتەوایەتیان تێدا نییە!‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫هەڵكەوت زاهیر و گۆرانیبێژێكی تازە‬ ‫لە ئێستادا هەڵكەوت زاهیر‪ ،‬سەرقاڵی كاركردنە لەگەڵ كچێك بە ناوی (النە زەنگەنە) كە بڕیارە لەسەر دەستی ئەو‬ ‫هونەرمەندە ببێتە گۆرانیبێژ‪ ،‬وا بڕیارە یەكەمین كلیپی ئەو گۆرانیبێژە تازەیە بەناوی (نهێلی دڵ) بێت كە میلۆدییەكەی‬ ‫هی هەڵكەوت زاهیرە و تێكستەكەشی هی (محەمەد قەرەداغی)یە‪.‬‬

‫‪25‬‬ ‫دەرچوونی بڕیاری خۆماڵیكردن‬ ‫دەرچوونی بڕیارێكی لەو شێوەیە‬ ‫وەكو مێژوونووسان و كەلەپورزانەكان‬ ‫باسی دەكەن‪ ،‬زۆرێك لەو خانووانەی‬ ‫كە هەتا ئێستا جێی شانازیمانن لە‬ ‫فەوتان رزگ��ار دەك��او تاهەتاشە لە‬ ‫هەڕەشەی لەناوچوون دەیانپارێزێت‪،‬‬ ‫ئەم بەڕێوەبەرە ئاماژەی ب��ەوەدا‬ ‫ئ���ەو (ق��ان��ون االس��ت��م�لاك) وات��ە‬ ‫(خۆماڵیكردن) لەساڵی (‪)1981‬دا‪،‬‬ ‫دەرچ���ووە‪ ،‬ئ��ەو راستییەشی وت‬ ‫تەنها الیەنێك بیەوێت خانوویەك‬ ‫بكڕێتەوە حكومەتە‪ ،‬بەوتەی ئەو‬ ‫حكومەتیش ئەگەر بیكڕێتەوە بۆ‬ ‫ش��وێ��ن��ەوارە‪ ،‬شوێنەواریش وەكو‬ ‫هەڵدەستێت‬ ‫بەڕێوەبەرایەتییەك‬ ‫ب��ەم��ام��ەڵ��ەی ی��اس��ای��ی ل��ەڕێ��گ��ەی‬ ‫دادگ���اوە كە داوای فاڵنە خانوو‬ ‫دەك��ات ل��ەب��ەرئ��ەوەی خانوویەكی‬ ‫كەلەپوورییە‪.‬‬

‫كڕینەوەی خانووە كەلەپورییەكان‬ ‫وەك كەلەپورزان و مێژووناسان باسی‬ ‫دەك��ەن‪ ،‬یەكێك لە بڕیارە گرنگەكانی‬ ‫حكومەتی هەرێمی ك��وردس��ت��ان‪-‬ە‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەو بڕیاری كڕینەوەیە هەروا بە‬ ‫ئاسانی بەڕێوە ناچێت‪ .‬كەمال رەشید‬ ‫بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی‪ ،‬راستی‬ ‫و رۆشنی زیاتر دەخاتە سەر ئەو (قانون‬ ‫االستمالك)ە‪..‬‬ ‫راپۆرتی‪ :‬موتەلیب سەعید‬

‫باس لە كڕینەوە دەكات نەك‬ ‫قەرەبووكردنەوە‬ ‫ئ����ەم ب����ەڕێ����وەب����ەرە ب��اس‬ ‫لەكڕینەوەی ئەو خانووانە دەكات‬ ‫كە خانووی كەلەپورین‪ ،‬تەئكید‬ ‫دەك����ات����ەوە ك���ە ح��ك��وم��ەت لە‬ ‫بڕیارەكەیدا باس لە كڕینەوە دەكات‬ ‫نەك قەرەبووكردنەوەی ئەو خانووە‬ ‫كەلەپوریانە‪.‬‬ ‫ب���ەڕێ���وەب���ەری ش��وێ��ن��ەواری‬ ‫سلێمانی‪ ،‬باس لەڕۆڵی حكومەت‬ ‫و الیەنی پەیوەندیدار دەك��ات كە‬ ‫توانیویانە خزمەتێكی گ��ەورە بە‬ ‫كەلەپوری شاری سلێمانی بگەیەنن‪،‬‬ ‫ئەو شوێنەوارناسە دەڵێت‪ :‬سوپاسی‬ ‫حكومەتی هەرێم دەكەم ئەوەی بۆ‬ ‫شاری سلێمانی كراوە بۆ هیچ شارێكی‬ ‫ت��ری ك��وردس��ت��ان ن��ەك��راوە‪ ،‬ساڵی‬ ‫(‪ )1996‬لەگەڵ مامۆستا عەبدولڕەقیب‬ ‫یوسف‪ ،‬هەستاین بەجەرد كردنی‬ ‫خانووە كەلەپورییەكان (‪)97،98‬‬ ‫خانووی كەلەپوریمان ئامادەكرد لەو‬ ‫ژمارەیە (‪ )17‬خانوومان ئیستیمالك‬ ‫كرد‪ ،‬هەروەها حكومەت بڕی (‪)8-7‬‬ ‫ملیار دیناریدا بەئیستیمالك كردنی‬ ‫ئەو خانووانە‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫رۆزبێ و سێ گۆرانی‬

‫‪26‬‬

‫هونەرمەندی سنەیی رۆزبێ لە ئێستادا خەریكی كاركردنە بۆ دروستكردنی ‪ ٣‬گۆرانی بۆ ‪ ٣‬بەشداربووی وەرزی‬ ‫یەكەمی پڕۆگرامی (ئێكس كورد الیك)‪.‬‬ ‫وەرزی یەكەمی (ئێكس كورد الیك) كە پڕۆگرامێكی پێشبڕكێی هونەری پڕ بینەر بوو‪ ،‬لەسەر هەرسێ شاشەی (كۆڕەك‬ ‫تیڤی) و (كەناڵ چوار) و (عەنكاوە تیڤی) بەشێوەیەكی راستەوخۆ پێشكەشكرا‪ ،‬كە بەرهەمی كۆمپانیای (بابیلۆن میدیا)‬ ‫بوو‪.‬‬

‫هەیە یا خ��اوەن موڵكن لە ناوەندی شار‬ ‫بۆیان هەیە دەستكاری خانووەكانیان بكەن‬ ‫بەمەرجێك پێشەوەی خانووەكانیان لەگەڵ‬ ‫شێوەی گەڕەكەكەدا بگونجێ و نەشێوێندرێن‪،‬‬ ‫واتە بەشێوە كەلەپورییەكەی چاك بكرێت‪.‬‬

‫خانووە كەلەپورییەكان‬ ‫كۆمەڵێك لە شوێنەوارناس و خەمخۆرانی‬ ‫ئەو بوارە قەناعەت بە حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان دەك��ەن بڕیارێك دەربكات بۆ‬ ‫ئەوەی بەهیچ شێوەیەك دەستكاری جادەو‬ ‫كۆاڵنەكانی شار نەكرێ و نابێت بینای (‪)3‬‬ ‫گلەیی لە شارەوانی هەیە‬ ‫نهۆمیش لە ناوەندی شاردا دروست بكرێ‪،‬‬ ‫ب��ەوت��ەی كەمال رەشید بەڕێوەبەری‬ ‫لەگەڵ ئەو بڕیارانەشدا ئەو خاڵەشی تێدا‬ ‫جێكراوەتەوە ئەوانەی خانووی كەلەپوریان شوێنەواری سلێمانی‪ ،‬یەكێك لەو ئاستەنگانەی‬

‫كە لە نەخشەی خانووە كۆنەكاندا هەیە‪،‬‬ ‫ش��ارەوان��ی لیژنەی موتابەعەی نییە بۆ‬ ‫بەدواداچوون بۆ ئەو كەسەی كە موڵەتی‬ ‫دەدرێتێ‪ ،‬بەوتەی ئەو پێش ئەوەی مۆڵەتیان‬ ‫پ��ێ ب���درێ‪ ،‬دەب��ێ��ت ه��اوواڵت��ی نەخشەی‬ ‫واجیهەكەی بخاتە بەردەم شارەوانی سلێمانی‪،‬‬ ‫گلەیی لە شارەوانی سلێمانی دەك��ات كە‬ ‫دەبوایە ئەو خەلەلەی چارەسەر بكردایە‪.‬‬ ‫زۆرێك لە ماڵە كەلەپورییەكان بوون‬ ‫بەگەراجی ئۆتۆمبێل!‬ ‫ل��ەب��ارەی ه���ەوڵ و داواك��اری��ی��ەك��ان��ی‬ ‫ش��وێ��ن��ەوارن��اس��ان و خ��ەم��خ��ۆران��ی ماڵە‬ ‫كەلەپورییەكان كە زۆر لەو شوێنانە كراون‬ ‫بەگەراج‪ ،‬بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی‬ ‫دەڵێت‪ :‬ئەركی بەڕێوەبەرێتی شوێنەواری‬ ‫سلێمانی ئ��ەوەی��ە ه��ەم��وو ئ��ەوان��ەی كە‬ ‫خ���اوەن موڵكە ئاگادارمانكردوونەتەوە‬ ‫كە هەركەسێك خ��اوەن موڵكە دەتوانێت‬ ‫موراجەعەی شوێنەوار بكات ئامادەین هەموو‬ ‫ئاسانكارییەكی بۆ بكەین كە چۆن بیهێڵێتەوە‪.‬‬ ‫نەبوونی هەستی نەتەوایەتی‬ ‫بەڕێوەبەری شوێنەوار داخی لەوە خوارد‬ ‫هەندێك لەو كەسانەی خ��اوەن موڵكن و‬ ‫موڵكەكانیان بووەتە شوێنی كەلەپووری‬ ‫هەستی نەتەوایەتیان تێدا نییە بۆ پاراستنی‬ ‫مێژووی خۆیان‪ ،‬ئەو راستییەشی وت كە‬ ‫كەسانێكی بازرگانیش تەماع دەدەنەبەر‬ ‫كرێچییەكان و بەرامبەر بڕێك پ��ارە لەو‬ ‫خ��ان��ووان��ە دەری���ان دەك���ەن‪ ،‬دوای ئ��ەوە‬ ‫لەماوەی ساڵیكدا خانووەكان چۆڵ دەبن‬ ‫دواتر دەتەپێت و دەڕوخێت و لەو حاڵەتەشدا‬ ‫ئەمان ناتوانن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەن‪،‬‬ ‫چونكە پێیان دەڵێن موڵك موڵكی خۆمە چی‬ ‫لێ دەكەم خۆم بەرپرسیارم لێی‪ .‬بەڕێوەبەری‬ ‫شوێنەوار باسی لە دیوە یاساییەكەش كرد‬ ‫كە هەر خانوویەك ئیستیمالك نەكرابێ‬ ‫بۆیان نییە یەك دیناری تێدا خەرج بكەن‪،‬‬ ‫چونكە یاسا رێگەیان پێ نادات‪ ،‬بەوتەی ئەو‬ ‫شوێنەوارناسە بودجەی حكومەتیش بەشی‬ ‫ه��ەم��وو ئ��ەو خ��ان��وان��ە ن��اك��ات‪ .‬ئەم‬ ‫بەڕێوەبەرە بە داخێكی زۆرەوە‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫دەبێت هاوواڵتی هاوكاری ئێمە بكاو ئێمەش‬ ‫هاوكاری ئەوان دەكەین‪ ،‬بەاڵم كە زۆرێك لە‬ ‫هاوواڵتیانەی خاوەن خانووی كەلەپوورین‪،‬‬ ‫هەستی نەتەوایەتییان تا ئاستێكی زۆر تێدا‬ ‫نەبێت‪ ،‬گوناحی بەڕێوەبەرێتی شوێنەواری‬ ‫تێدا نییە‪.‬‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫لۆكە زاهیر السایی هەیفا دەكاتەوە‬ ‫لۆكە زاهیر كە لە ئێستادا زیاتر خەریكی كاری ریكالمە و پێشتر لەسەر دەستی هەڵكەوت زاهیر چەند گۆرانییەكی‬ ‫گوتوە‪ ،‬بەم دواییانە تاتۆیەكی لەسەر الشانی خۆی نەخشاندوە كە لە هەمان شوێنی نەخشاندنی تاتۆكەی هونەرمەندی‬ ‫عەرەب هەیفا وەهبیە و بەم شێوەیە دەیەوێت السایی ئەم ئەستێرە لوبنانیە بكاتەوە‪.‬‬

‫‪27‬‬

‫راگەیاندنكارە سەركەوتووەكەی ‪mbc‬‬

‫لەبەرنامەكەیدا چی پێدەڵێن؟‬

‫ئايەن‬ ‫زۆرێك لە بینەری بەرنامەكەی لوجەین عومران بەناوی‬ ‫(صباح الخیر یاعرب) لە كەناڵی تەلەفزیۆنی ‪mbc‬‬ ‫پرسیار لەزۆر شتی تایبەتی لوجەین دەكەن‪ ،‬كاتێك‬ ‫لوجەین پرسیاری ئەوەیان لێ دەكات بۆچی دەچنە‬ ‫سەر پرسیاری تایبەت بەخۆی‪ .‬پێیدەڵێن‪ :‬خۆشەویستی‬ ‫و جوانی و میهرەبانی بۆیە ئەو پرسیارە تایبەتانەت‬ ‫لێ دەكەین! لوجەین‪-‬یش زۆرجار دڵیان ناشكێنێ و‬ ‫زۆرجاریتریش لەبەرئەوەی سیاسەت و ستراتیژی‬ ‫بەرنامەكەی شوێنی ئەو پرسیارە تایبەتانەی لەسەر خۆی‬ ‫تێدا نابێتەوە ناچارە بەقسەیان نەكات‪.‬‬ ‫زۆربەمان ئاشناین بەبوێری و كارە سەركەوتووەكانی‬ ‫لوجەین عومران كە بێژەرێكی سعودی‪-‬یەو لەشاری‬ ‫جەبەل كە دەكەوێتە خۆرئاوای سعودیە لە دایكبووە‪،‬‬ ‫خوشكی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەسیل عومران‪-‬ە‪.‬‬ ‫لوجەین لە چەندین كەناڵی تەلەفزیۆنیدا كاری كردووە‪،‬‬ ‫دیارترینیان كەناڵێكی تەلەفزیۆنی بەحرەینی بوو لە‬ ‫ساڵی (‪)2004‬دا‪ .‬لەزۆربەی رۆژنامە سعودییەكاندا كاری‬ ‫كردووە وەكو رۆژنامەی رۆژانەی (الشرق) لەڕۆژنامەی‬ ‫(الشرق االوسط)شدا كاری كردووە‪.‬‬ ‫ئێستا لوجەین لە كەناڵی ‪ MBC‬پێشكەشكاری بەرنامەی‬ ‫(صباح الخیر یا ع��ەرەب)ە‪ ،‬ئەم كچە پێشكەشكارە‪،‬‬ ‫ئێوارە شیعرییەكانی ڤیستیڤاڵەكان پێشكەش دەكات‪،‬‬ ‫ڤیستیڤاڵی دۆحە یەكێكە لە دیارترین ڤیستیڤاڵە‬ ‫رۆشنبیرییەكان كە ساڵی (‪ )2005‬نمایشكرا‪ ،‬ڤیستیڤاڵی‬ ‫سەرۆكایەتی لە دوبەی كە لە هەموویاندا خەاڵتی‬ ‫رێزلێنانی وەرگ��رت��ووە‪ .‬لوجەین بەشدار ب��ووە لە‬ ‫پێشكەشكردنی ئاهەنگی كۆتای ڤیستیڤاڵی دوبەی‬ ‫سینەمایی‪ .‬عومران‪ ،‬ژنێكی مرۆڤ دۆستەو بەپێی ئەو‬ ‫راپرسییەی كە رۆژنامەی (زهرە الخلیج) كردوویەتی‬ ‫باشترین بێژەری ساڵی (‪ )2009‬دەرچووە‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫كێ نازناوی (میریام فارس)ی كوردی وەرگرت؟‬

‫‪28‬‬

‫كاڵی ك��اروان‪ ،‬یەكێك بوو لە بەشداربووەكانی پڕۆگرامی (ئێكس كورد الیك) كە پڕۆگرامێكی پێشبڕكێی هونەری‬ ‫پڕ بینەر بوو‪ ،‬لەسەر هەرسێ شاشەی (كۆڕەك تیڤی) و (كەناڵ چوار) و (عەنكاوە تیڤی) بەشێوەیەكی راستەوخۆ‬ ‫پێشكەشكرا‪ ،‬لەو بەرنامەیەدا نازناوی (میریام فارسی كورد)ی پێ بەخشرا‪ ،‬ئەویش بەهۆی لێكچوونی ستایلی لەگەڵ‬ ‫ئەو هونەرمەندە عەرەبە‪ ،‬كاڵێ لەو وەرزی یەكەمی بەرنامەكەدا پلەی چوارەمی بەدەست هێنا و لە ئێستادا سەرقاڵی‬ ‫كارێكی هونەرییە لەگەڵ رۆزبێ‪.‬‬

‫ئارایشت‪..‬‬

‫متمانە بۆ ژنان دەگێڕێتەوە!‬ ‫ئارایشت و جوانكاری الی ژنان و تەنانەت الی بەشێكیش لە پیاوان‪ ،‬گرنگی و بایەخێكی‬ ‫تایبەتی هەیەو كاتێكی زۆری بۆ دابیندەكرێ‌‪ ،‬تا بەوشێوەیەی كە خۆی ئارەزوویەتی خۆی بڕازێنێتەوە‪.‬‬ ‫ئارایشتكردن و جوانكاری الی ژنان جێگەیەكی تایبەتی هەیەو زۆربەی كاتیش جگە لەوەی خۆی‬ ‫پارەیەكی زۆر لەكڕینی كەلوپەلەكانی جوانكاریدا خەرجدەكات‪ ،‬سەردانی ئارایشتگاكانیش دەكەن و بڕێكی‬ ‫زۆرتر پارە بۆ جوانكردن و رازاندنەوەی خۆیان تەرخان دەكەن‪ ،‬ئەگەرچی ئەمكارە جێگەو بایەخی‬ ‫تایبەتی الی ژنان هەبێت‪ ،‬بەاڵم هەندێكیش هەیە بایەخی پێنادەن و هەوڵی ئەوە دەدەن كە پێست و‬ ‫رووخساری ئاسایی خۆیان نیشان بدەن‪ ،‬باوەڕی ئەمانە جیاوازە لەوانەی كە بەب ‌ێ ئارایشت بۆ نزیكترین‬ ‫شوێنیش ناچن‪ ،‬ئەمە جگە لەوەی ئەم ئارایشتكردنە بەشێوەیەك لەشێوەكان زیانی تەندروستی بۆ سەر‬ ‫پێست و نەخۆشییەكانی پێستیش هەیە‪.‬‬ ‫راپۆرتی‪ :‬رێناس عەلی‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫ماڵپەڕی مەككە هاك دەكرێ‬ ‫چەند رۆژێك لەمەوبە ماڵپەری (مەككە) كە ماڵپەرێكی بەناوبانگی سعودیەیە هاك كرا و چەند وێنەیەكی پۆرنۆ و‬ ‫گۆرانییەكی پۆرنۆی خرابوە سەر‪ ،‬دوای چەند كاتژمێرێك لەم رووداوە و دوای ئەوەی بوە جێگای ناڕەزایی میوانانی‬ ‫ئەو ماڵپەڕە‪ ،‬لە الیەن ستافی ماڵپەڕەكە كۆنترۆڵ كرایەوە و گرفتەكەیان چارەسەر كرد‪.‬‬

‫‪29‬‬

‫خاوەن ئارایشتگایەك‪:‬‬ ‫* هەر كاتێك ژنان خۆیان جوان دەكەن و سەیری‬ ‫ئاوێنە دەكەن‪ ،‬بڕوا بەخۆبوونیان زیاتر دەبێ‬ ‫كچە خوێندكارێكی زانكۆ‪:‬‬ ‫ژنان زیاتر گرنگی بەڕووخسارو جوانكاری دەدەن‬ ‫جیاوازی جۆری ئارایشتكردن‬ ‫ئارایشت تایبەتمەندی ژن��ان��ەو لەهەموو‬ ‫كاتێكدا بەشێوازی جیاواز دەیبینین‪ ،‬وەك خۆشیان‬ ‫ئاماژەی بۆدەكەن ئارایشتكردن لە شوێنێكەوە بۆ‬ ‫شوێنێكی تر جیاوازە‪ ،‬جۆری مكیاج و ئارایشتی‬ ‫خوێندكارێكی زانكۆ لەگەڵ كچێكی ماڵەوە‬ ‫یان لەگەڵ فەرمانبەرێك لەیەك جیاوازن‪ .‬كچە‬ ‫خوێندكارێكی زانكۆ دەڵێت‪ :‬هەندێك قۆناغی‬ ‫تەمەن تایبەتمەندی هەیەو دەبێ رەچاوی ئەو‬ ‫شوێنە بكرێت كە تێیداین‪.‬‬ ‫ك��ۆژی��ن ع��وس��م��ان ت��ەم��ەن (‪ )24‬س��اڵ كە‬ ‫خوێندكاری زانكۆیە وەك خۆی دەڵ��ێ‪ :‬رۆژانە‬ ‫كاتێكی زۆر تەرخان دەكەم بۆ جوانكاری و ئەوە‬ ‫تایبەتمەندی ژنانەو لەهەموو كۆمەڵگایەكیشدا‬ ‫ژنان زیاتر گرنگی بەڕووخسارو جوانكاری دەدەن‪.‬‬ ‫كۆژین ئەوەشی وت‪ :‬هەندێك قۆناغی تەمەنیش‬ ‫هەیە زیاتر تایبەتمەندی هەیەو دەبێ رەچاو بكرێ‪،‬‬ ‫من خوێندكارم و رۆژانە لە ناوەندێكی گرنگ و‬ ‫قەرەباڵغدا دەبینرێم‪ ،‬بۆیە دەبێ پارێزگاری لەخۆم‬ ‫بكەم و هەوڵدەم دەرك��ەوت��ن و تایبەتمەندیم‬ ‫بپارێزم‪.‬‬

‫بۆ دەروونی مرۆڤ پێویستە‬ ‫خاوەن ئارایشتگایەكیش كە ئەزموونێكی زۆری‬ ‫لەڕێكخستنی ژناندا هەیەو لەهەمانكاتدا دیوە‬ ‫دەروونی و رووكەشییەكەیشی دەخوێنێتەوە‪ ،‬تەواو‬ ‫لەو باوەڕەدا بوو جوانی ژن لەكاتێكدا كە ئارایشت‬ ‫دەك��ات متمانەیەكی زۆر بۆ ژنانی ئارایشتكراو‬ ‫دەگێڕێتەوەو ئەگەر بۆ ماوەیەكی دیاریكراویش‬ ‫بێت ئاسوودەی دەكات لەبەردەم زۆركەسدا‪ .‬ژیان‬ ‫محەمەد‪ ،‬چەند ساڵە ئارایشتگایەك دەبات بەڕێوەو‬ ‫باس لە جوانی ژن دەك��ات و دەڵێت‪ :‬هەموو‬ ‫كاتێك ژنان وایان پێخۆشە كە بەجوانی بمێننەوە‪،‬‬ ‫ئەو هۆكارە دەروونییەش‪ ،‬بێت و لەگەڵ پیاواندا‬ ‫بەراورد بكرێن‪ ،‬لەالی ژنان زیاترە‪ ،‬بەدڵنیاییەوە‬ ‫هەركاتێك كە ژنان خۆیان جوان دەكەن و سەیری‬ ‫ئاوێنە دەك��ەن ب��ڕوا بەخۆبوونیان زیاتر دەبێ‪،‬‬ ‫هەروەها الیەنی دەروونیشیان ئارام دەبێتەوە‪،‬‬ ‫ئارایشتكردن و قژ بڕین لەالی ژنان بە بەراورد‬ ‫بە پیاوان زۆر جیاوازە‪ ،‬ژنان حەز بەوە ناكەن‬ ‫لەسەر یەك شێوە قژیان ببڕن و مكیاج بكەن‪،‬‬ ‫هەر بۆیە پێویستییان بەگۆڕانكاری هەیە تەنانەت‬ ‫لەجلوبەرگیشدا‪.‬‬

‫مكیاجكردن نابێت سەرنجی هەموو كەس‬ ‫رابكێشێت‬ ‫ب��ەاڵم ل��ەالی كچێك كە هیچ وەزیفەیەكی‬ ‫رەسمی نەبێت لە حكومەتدا‪ ،‬واتا كچی «ماڵەوە»‬ ‫بێت‪ ،‬ئارایشت و جوانكاری شێوازێكی تری‬ ‫هەیەو بە ب��ەراورد بە كچێك كە خوێندكاری‬ ‫زانكۆ بێت یان فەرمانبەر بێت‪ ..‬رەنگە لەجۆرو‬ ‫زۆری و كەمی ئەو مكیاجەی كە دەیكات زۆر‬ ‫لەیەك جیاوازبن‪ .‬فەخری سەعید‪-‬ی تەمەن (‪)37‬‬ ‫ساڵ‪ ،‬كچی ماڵەوەیەو لەو كاتانەی لەماڵ دێتەدەر‬ ‫گرنگییەكی تایبەت بەڕووخساری دەدات و دەڵێ‪:‬‬ ‫من زۆربەی كاتەكانم لەماڵەوە بەسەردەبەم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ناكرێ كە دێیتەدەرەوە گرنگی بەخۆت نەدەیت‬ ‫و ئارایشت نەكەی‪ ،‬من خۆم زیاتر حەزدەكەم‬ ‫مكیاجی سادە بەكاربهێنم نەك بەشێوەیەكی وا‬ ‫ببێتە جێگای سەرنجی هەموو كەس‪ ،‬بەاڵم مكیاج‬ ‫لە سنووری خۆی بۆ ژنان پێویستەو جوانە‪.‬‬

‫فریای مكیاجكردن ناكەوم‬ ‫ئارایشتكردن وەكو باسم كرد‪ ،‬لەكەسێكەوە بۆ‬ ‫كەسێكی تر جیاوازە‪ ،‬بەتایبەتی ئەو ژنانەی بەكاری‬ ‫رەسمی رۆژان��ەوە خەریكن‪ .‬نوخشە ئەبوبەكر‬ ‫تەمەن (‪ )29‬ساڵ كە فەرمانبەرە لە فەرمانگەیەكی‬ ‫سلێمانی‪ ،‬دەڵێ‪ :‬بەڕاستی من وەك خۆم رۆژانە‬ ‫فریای مكیاج ناكەوم تەنها بەڕێژەیەكی زۆر كەم‬ ‫مكیاج بەكاردەهێنم‪ ،‬چونكە دۆخی فەرمانگەكەم‬ ‫دۆخێكی تایبەت و قەرەباڵغە‪ ،‬ئێمە ئەوەندەی‬ ‫سەرقاڵین بە بەڕێكردنی كاری موراجیعەوە ئەوەندە‬ ‫دەرفەتی ئەوەمان نییە بتوانین مكیاج بكەین و‬ ‫مكیاج رابگرین‪ .‬ئەم فەرمانبەرە ئەو راستییەشی‬ ‫بە «كەپر» وت كە هەندێك لە فەرمانبەرانی تر‬ ‫گوێ نادەن بەزۆری كاتی كاركردن و موراجیعی‬ ‫زۆر‪ ،‬چۆن بۆیان بلوێت‪ ،‬ئەگەر بەزۆریش بێت‬ ‫كاتێك دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی مكیاجی خۆیانی تێدا‬ ‫مكیاج بكەن‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫پێشكەشكارێكی جوان‬

‫‪30‬‬

‫سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكرد كە ئەنجی عەال‪ ،‬ژنە پێشكەشكاری هەواڵەكانی كەش‌و هەوا لە كەناڵی بەغدادیە‪،‬‬ ‫دەست لەكار كێشانەوەی خۆی راگەیاندووەو لەو بارەیەشەوە وتوویەتی‪ :‬بەداخەوە بۆ ئەو كەناڵە‪ ،‬كە هەڵدەستێت بە‬ ‫قۆستنەوەی كچە راگەیاندكارەكان‪ .‬ئەوەش زانراوە لەعیراقدا بەرنامەكە بینەرێكی زۆری بۆخۆی پەیداكردووە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫بەهۆی جوانیی پێشكەشكارە بووە‪.‬‬

‫ئەو ئەكتەرە شۆخەی‬ ‫بە هەژدە مانگ زیندانی حوكم درا!‬

‫ناوەڕاستی مانگی رابردوو‪ ،‬یەكێك لە دادگا سەرەتاییەكانی تاران‪ ،‬بڕیاری زیندانیكردنی هەژدە‬ ‫مانگی بەشێوەی تەمێكردن بەسەر كچە ئەكتەری شۆخی سینەمای ئێرانی (پێگاه ئاهەنگەرانی)دا‪ ،‬سەپاند‪.‬‬ ‫مەنیژە حیكمەت كە دایكی پێگاهە لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئەوەی وت‪ :‬كە نزیكەی سێ ساڵە كە پێگاه‬ ‫چوونەدەرەوەی لە ئێران لێ قەدەغەكراوە‪ ،‬ئەو بارودۆخەش لە بەشداریكردنی لە چەندین فیستیڤاڵی‬ ‫سینەمایی جیهان بێبەشی كردووە‪ .‬با بزانین پێگاه كێیەو چیكردووەو بۆ ئەو بڕیارەی بەسەردا سەپێندراوە‪.‬‬

‫ئا‪ :‬دڵشاد خۆشناو‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫شكوالتە بخۆ‬ ‫شارەزایانی زانكۆی (گرانادا)ی ئیسپانی لەتاقیكردنەوەیەكدا لەسەر (‪ )1500‬كەس‪ ،‬ئاشكرایانكرد كە ئەو كەسانەی‬ ‫بەڕێژەیەكی زۆر شكۆالتە دەخۆن‪ ،‬ڕێژەی چەوری لەجەستەیاندا كەمترەو بەتایبەتی چەوری ورگ‪ .‬ئەوەشیان‬ ‫نەشاردەوە سەرەڕای هەبوونی كالۆرییەكی زۆر لەناو شكۆالتدا‪ ،‬بەاڵم زۆرخواردنی شكۆالتە كاری مێتاپالزما‬ ‫خێراتر دەكات‌ و بەهۆیەوە چەوی جەستە دەتوێنێتەوە‪.‬‬

‫‪31‬‬

‫پێگاه ئاهەنگەرانی‪ ،‬ئەكتەرو دیكۆمێنتسازی‬ ‫ئێرانی‪ ،‬دوو ساڵ لەمەوبەر لەپڕ ون بوو‪ ،‬دواتر‬ ‫ئاشكرا بوو كە لەالیەن هێزە ئاسایشییەكانی ئێران‬ ‫دەستگیر ك��راوە‪ ،‬دوای (‪ )17‬رۆژ بەسەربردن‬ ‫لەژووری تاكە كەسی لە گەورە زیندانی ئەویندا‪،‬‬ ‫بەپێدانی زەمانەتی سەد ملیۆن تومان كە دەكاتە‬ ‫(‪ )33‬هەزار دۆالر ئازاد كرا‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا تا‬ ‫ئێستاشی لەگەڵدابێ قەدەغەیە بچێتەدەرەوەی‬ ‫ئێران‪.‬‬ ‫ئاهەنگەرانی‪ ،‬چەند ساڵێك لەمەوبەر فیلمێكی‬ ‫بەڵگەنامەیی سەبارەت بەدەرهێنەری ئوسڵگەرای‬ ‫ئێران (مەسعود دێهنمەكی) كە ئەندامی گروپێك‬ ‫بوو بەناوی (ئەنسار حزبوڵاڵ) هەر ئەوكاتە لە‬ ‫تەلەفزیۆنی (‪ )BBC‬باڵوكرایەوە‪ ،‬لەوكاتەدا پێگاه‬ ‫ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە بەو هۆیەوە لەالیەن‬ ‫وەزارەتی ئیتیالعاتی ئێران لێپێچینەوەی لەگەڵدا‬ ‫ك��راوە‪ .‬بەاڵم لەالیەكی تر رۆژنامەی (كەیهان)‬ ‫كە لەالیەن (حسێن شەریعەتمەداری) نوێنەری‬ ‫وەلی فەقیه بەڕێوەدەچێت لەیەكێك لەژمارەكانی‬ ‫خۆیدا نووسیبووی كە دەستگیركردنی پێگاه هیچ‬ ‫پەیوەندییەكی بەو فیلمەوە نییەو پەیوەندی بە‬ ‫(ئاسایشی میلی)یەوە هەیە‪.‬‬ ‫پێگاه ئاهەنگەرانی‪ ،‬لە ساڵی (‪ )1984‬لە‬ ‫بنەماڵەیەكی هونەری لە دایكبووە‪ ،‬لە تەمەنی‬ ‫شەش ساڵییەوە لە یەكەمین فیلمدا بەشداریكردووە‬ ‫بەناوی (پشیلەی گۆرانیبێژ) بەهۆی ئەوەی كە‬ ‫پێگاه كچی هەردوو هونەرمەند (مەنیژە حیكمەت)‬ ‫و (جەمشید ئاهەنگەرانی)یە‪ ،‬ب��ەردەوام دەبێت‬ ‫لەكاری هونەریی و لە دووەمین دەركەوتنیدا لە‬ ‫تەمەنی (‪ )15‬ساڵیدا وەكو ئەكتەرێكی سینەمایی‬ ‫دەدرەوشێتەوە بە بەشداریكردنی لە فیلمی (كچێك‬ ‫بە پێاڵوی ك��ال��ەوە) ه��ەر ب��ەو بۆنەوە خەاڵتی‬ ‫باشترین ئەكتەری وەرگرت لە فیستیڤاڵی قاهیرە‬ ‫لە تەمەنی پانزە ساڵیدا‪.‬‬ ‫دوای ئەوە لە یەكەمین ئەزموونی دایكیدا وەكو‬ ‫ئەكتەری سەرەكی رۆڵ دەبینێت بەناوی (زیندانی‬ ‫ژنان) لەو فیلمەدا سێ رۆڵی جیاواز دەگێڕێت‪،‬‬ ‫دواتر لە چەندین فیلمی سینەمایی جیاجیادا وەكو‬ ‫ئەكتەر رۆڵی خۆی دەگێڕێ و رۆژ لەدوای رۆژ‬ ‫ناوبانگی زیاتر بۆخۆی بەدەستدێنێت‪.‬‬ ‫ج��گ��ە ل��ەك��اری ئ��ەك��ت��ەری‪ ،‬پ��ێ��گ��اه وەك��و‬ ‫دیكۆمێنتسازێك چەندین فیلمی دیكۆمێنتی‬ ‫سازكردووە بەناوەكانی (سێو)(تەماشاخانە)(غەزالە‬ ‫عەلیزادە)(دێهنمەكییەكان)‪.‬‬ ‫جگە لەوانەش وەكو شانۆكاریش لە چەندین‬ ‫شانۆگەری وەكو (كەم دوو) چەندین شانۆگەری‬ ‫تر وەكو ئەكتەری شانۆیی بەشداری كردووە‪ ،‬جگە‬ ‫لەوەش وەكو ڤیۆلۆن ژەنێك بۆ ماوەیەك لە گروپی‬ ‫حسێن عەلیزادەو هۆشەنگ كامگاردا ڤیۆلۆن سێڵ‬ ‫بووە لە ئۆركێسترای ملیی ئێران‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫جامی ئاسیا لەئێران‬ ‫ئاژانسی ئیرنا‪-‬ی ئێرانی رایگەیاند كە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهان و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا‪ ،‬واڵتی‬ ‫ئێرانیان كاندید كردووە بۆ بەڕێوەچوونی جامی ئاسیای ساڵی (‪ ،)2019‬كە ئەمەش كاریگەرییەكی باشی دەبێت لەسەر‬ ‫كرانەوەی نێودەوڵەتی بەڕووی ئەو واڵتەدا‪ ،‬ئاژانسەكە باسی لەوەشكردووە كە لەچاوپێكەوتنی هەردوو سەرۆكی‬ ‫ناوبراو لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران‪ ،‬رۆحانی بەو پێشنیارە دڵخۆش بووەو هیچ الرییەكی لێی نەبووە‪.‬‬

‫‪32‬‬

‫بۆچی قژی درێژی كوڕان‬ ‫ناوناتۆرەی لێكەوتۆتەوە؟‬ ‫زۆرێك لە گەنجان لەسەر وێنەی یاریزان و‬ ‫كەسە ناودارەكان قژیان دەتاشن!‬ ‫لە ئێستادا گرنگیدان بەگۆڕینی مۆدیالتی قژی درێژو بەكارهێنانی كرێم و جێڵی‬ ‫تایبەت بەقژ‪ ،‬الی زۆرێك لە گەنجان بووە بەخولیایەكی هەمیشەیی‪ ،‬ئەویش بۆ سەرنجڕاكێشانی‬ ‫رەگەزی بەرامبەرە‪ ،‬هەریەك لە كوڕان و كچان حەز بەجۆرە شێوازێك دەكەن بۆ خۆیان و‬ ‫سەبارەت بە بەرامبەرەكانیشیان رای جیاوازیان هەیە‪ .‬لەم راپۆرتەدا ئەو جیاوازیانە دەخەینەڕوو‪.‬‬

‫راپۆرتی‪ :‬بڕوا عوسمان‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫پێشبڕكێی پاتری مۆبایل‬ ‫لەپێشبڕكێی نێوان كۆمپانیاكانی مۆبایلی زیرەكدا‪ ،‬كۆمپانیای سامسۆنگ كە بە تەلەفۆنی (گاالكسی ئێس فۆر)‬ ‫بەشداریكردبوو‪ ،‬پلەی یەكەمی ب��ردەوەو پێشبڕكێكەش لەسەر شەحن و بەرگەگرتنی پاتری مۆمبایل بوو بەم‬ ‫ریزبەندییە‪1- :‬سامسۆنگ گاالكسی‪S4، 2-‬ئێچ تی سی ‪3- ،1‬سامسۆنگ گاالكسی ‪S4‬مینی‪4- ،‬ئەپل ئایفۆن ‪5S،‬‬ ‫‪5-‬بالكبێری ‪Z10، 6-‬ئێچ تی سی ‪1‬مینی‪7- ،‬ئەپل ئایفۆن ‪5c، 8-‬نۆكیا لومیا ‪.1020‬‬

‫ساوێن تۆفیق تەمەن (‪ )20‬ساڵ‪ ،‬خوێندكاری‬ ‫زانكۆ لەمبارەیەوە وتی‪ :‬كچان بەقژی درێژو‬ ‫كوڕانیش بەقژی ك��ورت��ەوە جوانن‪ ،‬بۆئەوەی‬ ‫هەریەكەیان وەك سروشتی كەسایەتی خۆیان‬ ‫دەربكەون‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار لێهاتن رۆڵی‬ ‫خۆی دەبینێت لە گۆڕینی شێوازی قژدا‪.‬‬ ‫ساوێن پێیوایە‪ :‬لە كۆمەڵگەی كوردیدا هەمیشە‬ ‫ئەو كوڕانە جوانترن و زیاتر تەماشا دەكرێن‬ ‫لەالیەن كچانەوە كە قژیان كورتە‌‪ .‬دەربارەی قژی‬ ‫خۆشەویستەكەی ساوێن‪ ،‬وتی‪ :‬شێوازی قژی ئەو‬ ‫بەدڵی منەو من حەزم لەو شێوازەیە كە ئەو‬ ‫دایدەنێت بۆ قژی‪ ،‬ئەوەش ئەوەیە كە قژی كورت‬ ‫بێت و كرێمیشی بۆ بەكار نەهێنێت‪ ،‬بەاڵم من‬ ‫داوای ئەو شێوازەم ل ‌ێ نەكردووەو دڵنیام ئەگەر‬ ‫منی بوێت نەك بۆ ئەوە بەڵكو هەر شتێك كە‬ ‫من الم جوان بێت دڵم ناشكێنێت و بۆم دەكات‪.‬‬ ‫بەپێی تەمەنەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت‬ ‫هەندێكی ت��ر ل��ە گەنجان ه��ۆك��اری ئەم‬ ‫شێوازی قژانەی كە ئێستا هەیە دەگەڕێننەوە بۆ‬ ‫كاریگەرییەكی زۆری واڵتانی ئەوروپا‪ ،‬هەروەك‬ ‫شنیار حەسەن‪ ،‬تەمەن (‪ )19‬ساڵ دەڵێت‪ :‬كاریگەری‬ ‫واڵتانی خۆرئاوا هۆكارە بۆ بەكارهێنانی مۆدێلی‬ ‫نوێ‌ بۆ قژی كوڕان ئەویش بەهۆی ئەوەی كە‬ ‫كاریگەری لەسەر گەنجەكان دروستكردووە بۆ‬ ‫گۆڕینی شێوازی قژیان ئەمەش بەپێی تەمەنەكان‬ ‫گۆڕانكاری بەسەردا دێت‪.‬‬ ‫شنیار‪ ،‬وتیشی‪ :‬هەركەسێك كاتێك گۆڕانكاری‬ ‫لەهەر شوێنێكی روخساریدا دەكات هۆكارێكی‬ ‫تایبەتی خۆی هەیە‪ ،‬لەوانەیە تەنیا حەزێك بێت‬ ‫یاخود بۆ راكێشانی سەرنجی رەگەزی بەرامبەر‬ ‫بێت یان لەبەر دڵی خۆشەویستەكانیان ئەو كارە‬ ‫دەك��ەن‪ .‬ب��ەالی شنیار‪-‬ەوە م��ەرج نییە كاتێك‬ ‫كورێك بەجوانترین شێوە قژی خۆی رێكخستبێت‬ ‫ببێتەهۆی سەرنجڕاكێشانی كچان‪ ،‬چونكە زۆرینەی‬ ‫كچان حەز بەقژی سادە دەكەن‪.‬‬ ‫باو باوی ئیمۆیە!‬ ‫هاوكار محەمەد‪ ،‬دوكانی سەرتاشخانەی‬ ‫هەیەو مۆدێلی قژی ك��وڕان دەگەڕێنێتەوە بۆ‬ ‫كاریگەری واڵتانی ئەوروپاو دراما بیانییەكان و‬ ‫دەڵێت‪ :‬زۆبەری ئەو كەسانەی كە دێن بۆالی من‬ ‫بۆ چاككردنی قژیان و بەشێوەیەكی زۆر داوای‬ ‫ستایڵی (ئیمۆ) دەكەن‪ ،‬ئێستا باو باوی ئیمۆیەو‬ ‫كاریگەریی واڵتانی ئەوروپایان زۆر لەسەرە‪.‬‬ ‫بۆ سەلماندنی قسەكەی نموونەی ئەوەی‬ ‫هێنایەوە كە هەندێك لە گەنجان وێنەی كەسە‬ ‫ناودارەكان یاخود گۆرانیبێژە بیانییەكان و بەتایبەتی‬ ‫ئەكتەرە توركییەكان یاخود وێنەی یاریزانەكان‬

‫‪33‬‬

‫خوێندكارێكی زانكۆ‪:‬‬ ‫كچان بەقژی درێژو كوڕانیش بەقژی كورتەوە‬ ‫جوانن‬ ‫سەرتاشێك‪ :‬هەندێك لە گەنجان وێنەی‬ ‫یاریزانەكان دەیەنن بۆمان بۆ ئەوەی لەسەر‬ ‫ئەو وێنانە سەریان بۆ بتاشین‬ ‫دەبەن بەتایبەتی یاریزانەكانی تۆپی پێ و داوایان‬ ‫لێدەكەن بەوشێوەیەی ئەو كەسانە قژیان بۆ دابنێن‬ ‫و چاك بكەن‪ .‬ئەم سەرتاشە ئەوەشی وت‪ :‬بەاڵم‬ ‫لە ئێستادا بەهۆی دراما كۆرییەكانەوە داوایەكی‬ ‫زۆر هەیە لەسەر سەكسووكی كۆرییەكان كە‬

‫شێوەیەكی زۆر جیاوازی هەیە لەچاو ئەو شێوانەی‬ ‫كەئێستا هەیە‪.‬‬ ‫هەروەها وتیشی‪ :‬كچانیش كاریگەری دەكەنە‬ ‫سەر كوڕان لەكاتی قژ چاككردنیاندا هەندێك‬ ‫لەكوڕان دێن و دەڵێن‪ :‬با بەمشێوەیە نەبێت قژم‬ ‫لەبەرئەوەی وایان پ ‌ێ نەوتووم‪.‬‬ ‫كوڕانیش ئارەزووی قژی درێژ دەكەن!‬ ‫لەگەڵ ئەوەی كە كچان حەز بەقژی سادەو‬ ‫كورت دەكەن بۆ كوڕان‪ ،‬بەاڵم زۆربەی كوڕان‬ ‫رای خۆیان هەیەو گوێ‌ بەو حەزەی كچان نادەن‬ ‫كە هەیانەو ئ��ارەزووی ئەوە دەكەن كە قژیان‬ ‫درێژ بێت هەروەك چۆن كارزان كاكە حەمە‪-‬ی‬ ‫تەمەن (‪ )20‬ساڵ‪ ،‬وتی‪ :‬حەز بەقژی درێژو رەنگی‬ ‫خورمای دەكەم بۆ كوڕو كچیش‌‪ ،‬قژی خۆشم‬ ‫درێژەو لەگەڵ رووخسارمدا گونجاوە‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫ت��ووش��ی ت��ان��ەو ت��ەش��ەرو قسەی زۆر ناخۆش‬ ‫بوومەتەوە‪ ،‬بەاڵم هەرگیز حەزی خۆم ناكەم بە‬ ‫قوربانی قسەی بەرامبەر‪ ،‬چونكە قژی باش و‬ ‫خراپ كەسایەتی مرۆڤەكان دەرناخات‪.‬‬ ‫ستایڵی جیاواز‬ ‫م��ەرج نییە هەموو كوڕێكیش وەكویەك‬ ‫بیربكاتەوە لەوەی چۆن قژ ببڕێت و قژ دابنێ‬ ‫بە ستایلی جیاواز‪ ،‬كاروان كەمال‪ ،‬تەمەن (‪)22‬‬ ‫ساڵ‪ ،‬وتی‪ :‬حەزدەكەم قژم جیاواز بێت لەهەموو‬ ‫كەسێكی تر بۆئەوەی هەرگیز پێم نەڵێن كاریگەری‬ ‫واڵتانی ئەوروپا یاخود دراما بیانییەكانم لەسەرەو‬ ‫خۆشم چۆن پێم جوان بێت بەوشێوەیە ستایڵی‬ ‫قژم دادەنێم‪.‬‬ ‫سەبارەت بە كاریگەری دەوروبەرو رەگەزی‬ ‫بەرامبەر لەسەر ستایڵی قژ‪ ،‬كاروان‪ ،‬وتی‪ :‬بێگومان‬ ‫هەمیشە ئێمە كاریگەری دەوروبەرمان لەسەرە‬ ‫لەهەموو كارەكانداو قژ چاككردنیش بەهەمانشێوە‬ ‫دەبێت‪ ،‬بەاڵم كاریگەری كچێكی برادەر یاخود‬ ‫ئەگەر خۆشەویست بێت ئەوە كاریگەری زۆرترەو‬ ‫دەبێت بەدڵی بكەیت لەبەرئەوەی ئەو كەسە‬ ‫خۆشەویستەو جێگایەكی تایبەتی هەیە لەالم‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫نێرەموكەكان لەئەڵمانیا‬

‫‪34‬‬

‫ی ئەو مندااڵنە لەناسنامەكاندا‬ ‫بەپێی هەواڵێكی بی بی سی نیوز‪ ،‬ئەڵمانیا یەكەم واڵتە كە بەیاسا بڕیاریداوە‪ ،‬چیتر رەگەز ‌‬ ‫نەنوسێت كەهەردوو سیفاتەكانی نێرو مێیان تێدایە‪ .‬بەپێی یاساكە دایكان و باوكان دەتوانن شوێنی دیاریكردنی رەگەز‬ ‫ی منداڵە نێرەموكەكانیاندا بەبەتاڵی جێبهێڵن‪ ،‬بەاڵم لەپێشتردا ناچاردەكران بەزوویی رەگەزێك بۆمنداڵەكانیان‬ ‫لەناسنامە ‌‬ ‫دیاریبكەن‪ ،‬ئەمەش گرفتی دەروونی بۆ دایكان و باوكان دروستدەكرد‪.‬‬

‫بەهار حسەینی‪-‬ی شاعیرو میدیاكار بۆ «كەپر»‪:‬‬

‫دنیای راگەیاندن‪،‬‬ ‫لە دنیای شیعر دوورە‬

‫هەوڵدانی بەردەوام‬ ‫مەرجی سەرەكی‬ ‫ئەفراندنە‬ ‫خاتوو بەهار حسەینی‪ ،‬یەكێك لەو كچە شاعیرە الوانەی رۆژهەاڵتی كوردستانە كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێیەو بەكاری راگەیاندنەوە خەریكە‪،‬‬ ‫‪.‬تا ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی جیاجیادا‪ ،‬خەاڵتی ئەدەبی لە بەرانبەر شیعرەكانی بەدەستهێناوە‬ ‫بەهار حسەینی كچی شاعیری خوالێخۆشبوو ژیال حسەینی‪-‬یە كە لەڕۆژی (‪ )1996/9/26‬لەڕێگای سنە بەرەو تاران بۆ بینینی شاعیری مەزنی خوالێخۆشبوو‬ ‫مامۆستا شێركۆ بێكەس دەچوو‪ ،‬لە ئەنجامی رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان خۆی و كچێكی (‪ )10‬مانگە بەناوی ژینا گیانیان سپارد‪ .‬ژیال یەكێك بوو‬ ‫لەو شاعیرە دەگمەنانەی رۆژهەاڵتی كوردستان كە بە كوردی دەینووسی و هەموو شیعرەكانی بە زمانی كوردی بوون و دوو كۆمەڵە شیعری بەناوەكانی‬ ‫‪(.‬گەشەی ئەوین) و (قەاڵی راز) چاپكردووە‬ ‫سازدانی‪ :‬ژیار عیزەدین‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫لەجیابوونەوەوە بۆ هاوسەرگیریی‬ ‫هونەرمەندی سینەمایی توركی كیڤانچ تاتلیتۆگ كە لەخۆرهەاڵتی ناوەڕاستدا بەموهەنەد ناسراوە‪ ،‬هاوكات لەگەڵ‬ ‫جیابوونەوەی لەگەڵ فلۆرانس یوجینی فەڕەنسی نمایشكاری جل و بەرگ‪ ،‬لەگەڵ كچێكی توركدا هاوسەرگیریی‬ ‫ئەنجامدا‪ .‬سەرەڕای ئەوەی موهەنەد بەخۆشەویستی لەگەڵ فلۆرانس هاوسەرگیرییان كرد‪ ،‬بەاڵم لەمبارەیەوە دەڵێت‬ ‫پەیوەندییەكی خۆشەویستی بەهێزو باشمان هەبوو‪ ،‬بەاڵم بەهۆی جیاوازی زمان و كلتورەوە لەیەكتر جیابووینەوە‪.‬‬

‫* لە ئەدەبدا دەتەوێت كچی ژیال بیت یان‬ ‫خودی بەهار؟ ئەگەر ناتەوێ كچی ژیال بیت دیارە‬ ‫ئەوت بەدڵ نییە؟‬ ‫ كچی ژی�لا ب��وون شتێك نییە كە خۆم‬‫هەڵمبژاردبێت‪ ،‬بەڵێ‌ وەك ژیال منیش لەژێر‬ ‫كاریگەری بنەماڵەیەكی ئەدەب دۆست و لەگەڵ‬ ‫كتێب و خوێندنەوە ئاشنابووم و ژانری شیعرم‬ ‫هەڵبژارد‪ .‬بۆمن كچی ژیال بوون هەستێكی جوانە‪،‬‬ ‫بەاڵم پڕ لەڕەهەند ژیالیێكی ژن‪ ،‬دایك‪ ،‬شاعیر‬ ‫كە هەركامەیان وەك خۆی توانیویانە لە ژیانی‬ ‫مندا رۆڵیان هەبێ‪ ،‬بەاڵم هەمیشە ویستوومە خۆم‬ ‫بم و خاوەنی دەنگ و پێگەی خۆم بم‪ ،‬ئەمە‬ ‫مانای بەدڵبوون یان بەدڵنەبوونی ژیال نییە‪ ،‬بەمانای‬ ‫ئەو حەزە هەمیشەییەی بەشەرە بۆ مانەوەی پاش‬ ‫نەمانی وەك خۆی و هەوڵدەدەم خۆم پێناسەی‬ ‫خۆم بم‪.‬‬ ‫* سەرەتا بەزمانی فارسی شیعرت دەنووسی‪،‬‬ ‫كەچی درەنگ دەستدایە نووسین بە كوردی‪،‬‬ ‫ئەمە لە كاتێكدا كە ژیال حسەینی دایكت تەنیا بە‬ ‫كوردی شیعری دەنووسی‪ ،‬هۆكاری ئەمە چی بوو؟‬ ‫ وەك دەزانن هەر لەكۆنەوە تا ئێستاكەش‬‫لە ئێران خوێندن تەنیا بە زمانی فارسییە‪ ،‬زمانی‬ ‫كوردی لە هیچ شوێنێكی ئێراندا فەرمی نییەو بگرە‬ ‫زۆرجار دەستبەسەر ئەو شوێنانەدا دەگیرێت كە‬ ‫دەیانەوێ خولی فێربوونی زمانی كوردی بكەنەوە‪.‬‬ ‫پەیوەندی من لەگەڵ ژیال جۆرێك بوو كە‬ ‫دوور لە یەكتری دەژیاین‪ ،‬پەیوەندی ئێمە پتر‬ ‫بەنامە بوو‪ ،‬ئەوكات ژیال نامەكانی بەكوردی بۆ من‬ ‫دەناردو منیش هەوڵمدەدا هەر بەكوردی وەاڵمی‬ ‫بدەمەوە‪ ،‬هەربۆیە لە منداڵیەوە ئاشنابووم بەزمانی‬ ‫كوردی‪ ،‬بەاڵم نووسینی شیعرم بەزمانی فارسی‬ ‫چەند هۆكارێكی هەبوو‪ ،‬یەكیان ئەوەبوو كە پتر‬ ‫كتێبی فارسیم دەخوێندەوە‪ ،‬ئەوەیش دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ ئ��ەوەی رۆم��ان و شیعرەكانی نووسەرانی‬ ‫هاوچەرخ بە فارسی خێراتر دەگەیشتنە دەستم‪،‬‬ ‫لەالیەكی تریش لە زانكۆیش زمان و ئەدەبیاتی‬ ‫فارسیم خوێند‪ ،‬هەربۆیە زیاتر لەگەڵ ئەدەبیاتی‬ ‫فارس تێكەڵ بووم‪ ،‬بەاڵم هەر ئەوكاتانەی شیعرم‬ ‫بە فارسی دەنووسی چیرۆكی كوردیشم دەنووسی‬ ‫كە یەكێكیان خەاڵتی دووەم��ی چیرۆكی سپی‬ ‫وەرگرت‪ ،‬جگە لەوەش وەرگێڕانی چەند كورتە‬ ‫چیرۆكێكم كە لەڕۆژنامەی ئاسۆ كە لە سەردەمی‬ ‫خاتەمی لە سنە دەردەچ��وو‪ ،‬لەوێ چاپ كران‪،‬‬ ‫بەڵێ شیعرە كوردییەكانم درەنگتر خستە بەرچاوی‬ ‫خوێنەر‪ ،‬بەاڵم زۆرجار هەستم دەكرد وشەی كەمم‬ ‫پێیە بۆ باسكردن و گوزارشتكردن لەو شتەی‬ ‫دەمویست بیڵێم و بینووسم‪ ،‬دواتر شیعرم وەكو‬ ‫ژانرێك هەڵبژارد بۆ ئەوەی وردتر لەسەری كار‬ ‫بكەم‪.‬‬ ‫* لە تەكنیكی شیعردا زۆر وردی و هونەر‬ ‫دەنوێنی‪ ،‬بۆ هەوڵ نادەی زمانیشت تۆكمەتر‬

‫بكەی؟‬ ‫ هەمیشە نووسەر هەوڵ دەدات هەموو‬‫توانای خۆی بەكاربێنێت بۆ ئ��ەوەی ئەو شتەی‬ ‫دەیخوڵقێنێ شتێكی پڕ بێت‪ ،‬ئیتر ئەزموونكردن و‬ ‫هەوڵدانی بەردەوام مەرجی سەرەكی ئەفراندنە‪،‬‬ ‫من ئەم هەوڵە ئ��ەدەم‪ ،‬ب��ەاڵم تا ئێستا شتێك‬ ‫بەناوی زمانی ك��وردی ستاندارد لەسەری ساخ‬ ‫نەبووینەتەوە‪ ،‬من هەوڵ دەدەم زمانم زمانێكی‬ ‫س��ادەی نزیك لە زمانێك بێت كە ب��اوە‪ ،‬ئەمە‬ ‫ئەركی زمانناس و زمانزانەكانە كە لەسەر زمانی‬ ‫نووسراوێك قسە بكەن‪.‬‬ ‫* دەتوانی لە ژیال شاعیرتر بیت؟‬ ‫ ئەم پرسیارە پرسیارێكی سەیرە‪ ،‬ژیال لێرە‬‫ژیالی شاعیرە‪ ،‬لەسەر بەرهەمی ژیالو بەهار دەبێت‬ ‫رەخنەگرانی شیعر بڕیار بدەن‪ ،‬وەاڵمدانەوەی ئەم‬ ‫پرسیارە كاری من نییە‪.‬‬ ‫* تۆ ئێستا لەڕاگەیاندندا كار دەكەیت‪،‬‬ ‫راگەیاندن الی تۆ دابینكردنی بژێوی ژیانە یان‬ ‫خولیاو هیوا‪ ،‬وەك شیعر بۆ نموونە؟‬ ‫ دنیای راگەیاندن‪ ،‬لە دنیای شیعر دوورە‪،‬‬‫راگەیاندن واتە گواستنەوەی راستییەكان وەك‬ ‫خۆی‪ ،‬شیعر زیاتر فانتازیاو خەیاڵ و حەزەكانی‬ ‫مرۆڤە‪.‬‬ ‫* شیعر كەی دەتوانێ دەقێكی سەركەوتوو‬ ‫بێت؟‬ ‫ شیعر گواستنەوی هەست و بیری كەسێكە‬‫ب��ەران��ب��ەر رووداوێ����ك ك��ە دێتەپێش‪ ،‬نووسەر‬ ‫دەنووسێت و تەكنیك و زمان و خەیاڵ و‪ ..‬هەموو‬ ‫لەپێناو بەرهەمهێنانی بەرهەمەكەو گەیاندن و‬ ‫پەیوەندی سازكردن لەنێوان خوێنەرو نووسەردا‪،‬‬ ‫ئیتر تا چ رادەیەك نووسەر سەركەوتوو بێت یان‬ ‫نا‪ ،‬دیسان دەڵێم كاری رەخەنەگرە نەك نووسەر‪،‬‬ ‫نووسەر هەوڵی خۆی دەدات باشترین و پوختترین‬ ‫بەرهەم بخوڵقێنێت‪.‬‬ ‫* لەچەند فیستیڤاڵێكدا پلەی باشت‬ ‫وەرگرتووە‪ ،‬ئەگەر ژن نەبوویتایەو سەرنجڕاكێش‬ ‫نەبویتایە ئەو خەاڵتانەت بەدەستدەهێنا؟‬ ‫ فیستیڤاڵەكان زیاتر لەوەی چاویان لەڕەگەزی‬‫بەشداربوو بێت لەگەڵ دەق رووبەڕوو دەبنەوە‪،‬‬ ‫ئەم فیستیڤااڵنەی من تێیدا بەشدار بووم‪ ،‬هەموویان‬ ‫لە ئەنجامدا ئەمەیان پشتڕاست دەك��ردەوە كە‬ ‫دەقەكان بێ ئەوەی ناوی نووسەری لەسەر بێت‬ ‫گەیشتووەتە دەستی لیژنەكان بۆ هەڵسەنگاندنیان‪،‬‬ ‫الموانییە رەگەز ببێتە هۆكارێك كە لەگەڵ رۆحی‬ ‫دەق وەك پێویست رووبەڕوو نەبنەوە‪.‬‬ ‫* هۆكاری جیابوونەوەتان چی بوو لەگەڵ‬ ‫كامیل نەجاڕی؟ خۆ ئەویش رۆشنبیرو نووسەرە‪،‬‬ ‫بۆ نەتانتوانی لەیەكتری تێبگەن؟‬ ‫ دەپرسن (ئەویش رۆشنبیرو نووسەرە) من‬‫خۆم بەڕۆشنبیر نازانم و ناشزانم پێوانەی ئێوە‬ ‫بۆ بەكارهێنانی ئەم وشە چییە؟ خۆتان وەاڵمی‬

‫‪35‬‬ ‫پرسیارەكەتان لە دەقی پرسیارەكەتاندا داوەتەوە‪،‬‬ ‫ئێمە لەیەكتر تێنەگەیشتین و ئەمە هۆیەكی‬ ‫سەرەكی دووركەوتنەوەی دوو ئینسانە لەیەك لە‬ ‫هەر پەیوەندییەكدا بن‪.‬‬ ‫* پەیوەندی نێوان راگەیاندن و ئەدەب چییە؟‬ ‫بۆ تۆ لە هەردوو كیاندای؟‬ ‫ شیعر ح��ەزی منەو ئەو دنیایەیە كەمن‬‫لەودا دەحەسێمەوەو پشوو ئەدەم و دەژیم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫راگەیاندن الی من وەك ئیش چاوی لێدەكرێ و‬ ‫هەوڵدەدەم ئەمەكداری متمانەی گوێگرانم بم بۆ‬ ‫گواستنەوەی هەواڵەكان وەك خۆیان‪.‬‬ ‫* ئێستا تەنیای لە ماڵێكدا‪ ،‬ژیانی تەنیایی‬ ‫خۆشە؟‬ ‫ زۆرجار دەكرێت لەگەڵ چەند كەس بیت‬‫و هەست بە تەنیایی بكەیت‪ ،‬زۆرجاریش هەیە‬ ‫تەنیایت و دنیات پڕە‪ .‬شیعرێكی بۆكۆفسكی هەیە‬ ‫دەڵێت‪ :‬زۆر شت هەیە لە تەنیایی زۆر خراپترن‬ ‫بۆ نموونە درەنگ هاتن‪.‬‬ ‫* زۆرجار شیعر لە كوردی بۆ فارسی و لە‬ ‫فارسی بۆ كوردی وەردەگێڕی‪ ،‬تۆ بڵێی وەرگێڕانی‬ ‫شیعر كارێكی سەركەوتووانە بێت؟‬ ‫ من زۆر بڕوام بەوە هەیە كە دەبێت هەر‬‫كەسەو لە بوارێكدا پسپۆڕ بێت‪ ،‬خۆم لەگەڵ‬ ‫ئەوەدانیم چەند بوارێك لەخۆم بئاڵێنم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زۆرجار شیعرێك بەزۆر دێت و لەڕۆحمدا نیشتەجێ‬ ‫دەبێت و لەگەڵم دەبێت‪ ،‬ئەوكاتە هەوڵدەدەم ئەو‬ ‫جوانییە لەگەڵ كەسانێك كە فارسی یان كوردی‬ ‫نازانن بەش بكەم‪ ،‬تەنیا مەبەستم لە وەرگێڕان‬ ‫ئەمەیە‪.‬‬ ‫* فەیسبووك كاتێكی زۆرت بەفیڕۆ دەدات‪،‬‬ ‫ئەو كام بۆشاییت بۆ پڕ دەكاتەوە؟‬ ‫ فەیسبووك كاتێكی زۆر لەمن نابات‪ ،‬بەاڵم‬‫وەك سەرچاوەیەك بۆ ئەوەی كاتێكی زۆرم لە‬ ‫دنیایی ئینتەرنێت لێ ب��ڕوات ناوی دەب��ەم‪ ،‬لە‬ ‫فەیسبووك من بەدوای بابەتی نوێدا دەگەڕێم‪،‬‬ ‫لەوێ لینكەكان دەبنە هۆی گەڕانم بۆ زانیاری‬ ‫زیاتر لەسەر ئەو بابەتانەی حەزم لێیانە‪ ،‬لەوێ‬ ‫بابەتەكان زۆر خێراتر بەرچاو دەكەون‪ ،‬الیەنێكی‬ ‫تریشی ئ��ەوەی��ە كە ل��ەوێ لەگەڵ بوونی ئەو‬ ‫كەسانەی پێكەوە شتێك دەخوێنینەوە یان باسێك‬ ‫دەكەین ئیتر كەمتر هەستی بە تەنیا مانەوەی رۆح‬ ‫و بیر دەكەم‪ ،‬تا رادەیەكی زۆر ئەو هەستەم تێدا‬ ‫دەڕەوێنێتەوە‪.‬‬ ‫* ئەگەر شاعیر نەبوویتایە بەدەست ئازارەكانی‬ ‫هەستەوە چیت دەكرد؟‬ ‫ من شانۆنامە دەنووسم و وێنەیش دەكێشم‪،‬‬‫بەاڵم ئەمانە تەنیا جارجار كە رۆحم داوام لێدەكا‪،‬‬ ‫ژانری سەرەكی من نین‪ ،‬رەنگە یەكێك لەمانەم‬ ‫هەڵبژاردبا‪ ،‬نازانم‪ ،‬ب��ەاڵم دڵنیام ئ��ازارەك��ان و‬ ‫چێژەكانی من نەیاندەتوانی خۆیان لە یەكێك لە‬ ‫ژانرەكانی هونەر دەرباز بكەن‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫گۆرانی لەبۆشایی ئاسمان‬

‫‪36‬‬

‫لەیدی گاگای تەمەن ‪ 27‬ساڵ‪ ،‬وەك كارێكی سەرنج راكێش‪ ،‬گۆرانییەك لەبۆشایی ئاسماندا دەڵێت‪ ،‬تاوەكو بەو گۆرانییە‬ ‫بە‌شداری لەفێستیڤاڵی ڤێرجینی مەكسیكدا بكات لەساڵی ‪ ،2015‬ئاشكراشیكردووە كە وتنی ئەو گۆرانییە پێویستی‬ ‫بەماوەی یەك مانگ راهێنانی دەنگی هەیە‪ ،‬بۆئەوەی دەنگی لەگەڵ ئەو كەشە رابهێنێت‪.‬‬

‫ئامادەكردنی‪ :‬ئەیاد بەرزان‬

‫فراوان بوونی (بالك بێری)‬ ‫كۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی (‪)Blackberry‬‬ ‫كۆمپانیاكەیداو لەڕێگەی ئەو گرێبەستەی لەگەاڵ‬ ‫بەمەبەستی دروستكردنی ئەپلیكەیشنی (‪)BBM‬‬ ‫(‪ )Android‬ئەپلیكەیشنی (‪ )BBM‬كە كورتكراوەی‬ ‫ئ��ەو بەرنامە كۆمەاڵیەتییە بەناوبانگە كە‬ ‫لەگەڵ یەكتر چات بكەن و بابەت و سەرنجەكانیان‬ ‫زۆری بەكارهێنەران رانەكێشێت‪ ،‬بەردەست نەبوونی‬ ‫ئەو كەسانەی خاوەن سمارت فۆنی بالك بێرین دەیان‬ ‫بوونی بالك بێری و تێكەڵ بوونی لەگەاڵكۆمپانیاكانی‬ ‫بوو بۆ هەردوو سیستمی كارپێكەری ئەپڵ و گوگڵ‪.‬‬ ‫بەكۆمپانیاو تێگەیشتن لە سیستم و كاری كۆمپانیاكەیان‬

‫خاوەنی نایاب ترین مۆبایلی زیرەكە‪ ،‬لە هەنگاوی فراوانكردنی‬ ‫هەردوو كۆمپانیای بەناوبانگ (ئەپاڵ) و (گوگڵ)دا‪ ،‬كردوویەتی‬ ‫تایبەت بەبالك بێری بۆ هەردوو سیستمی كارپێكەری (‪)IOS‬و‬ ‫(‪) Blackberry messenger‬ە‪.‬‬ ‫رێژەیەكی بەرچاو بەكارهێنەری هەیە‪ ،‬بەكارهێنەران دەتوانن‬ ‫باڵوبكەنەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی وایكردبوو ئەم ئەپلیكەیشنە سەرنجی‬ ‫بوو لە هەردوو سیستمی كۆمپانیای ئەپڵ و گوگڵ‪ ،‬واتە تەنها‬ ‫توانی كار بەو ئەپلیكەیشنە بكەن‪ ،‬هەربۆیە بیرۆكەی فراوان‬ ‫تەكنۆلۆژی لەڕێگەی بە ئەپلیكەیشن كردنی بەرنامە تایبەتەكەی‬ ‫ت����ری دن��ی��ای‬ ‫كۆمپانیای ناوبراو پێیوایە ئەم هەنگاوە گرنگەو دەبێتەهۆی زیاتر ناساندنی بەكارهێنەران‬ ‫و سەرنجڕاكێشانیان‪.‬‬

‫سیستمە نوێكەی ئەپڵ (‪)OS X Mavericks‬‬ ‫لە (‪)23‬ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا‪ ،‬كۆمپانیای ئەپڵ‪-‬ی دووەم‪ ،‬كۆنگرەی‬ ‫تایبەت بەخۆی ئەنجامداو پەردەی لەسەر چەند ئامێرو سیستمێكی نوێ الداو‬ ‫هەوادارانی ئەوەندەی تر دڵخۆش كرد‪ .‬هەندێك لە ئامێرەكان ڤێرژنی نوێیان‬ ‫لێكەوتەوەو تایبەتمەندی زۆر نایابیان بۆ دروستكرابوو‪ .‬دیارترینیان بریتیبوون‬ ‫لە (‪ )Ipad Air‬هەروەها (‪ )Ipad Mini‬و (‪.)Mac pro‬‬ ‫بەاڵم ئەوەی جێی سەرنج بوو لەكاتی دەرچوونی ڤێرژنی تازە لە سیستمی‬ ‫كارپێكەری تایبەت بەالپتۆپەكانی‪ ،‬كۆمپانیای ئەپڵ ناوێكی نوێی لە سیستمەكەنا‬ ‫كە بریتیبوو لە (‪ )OS X Mavericks‬ئەمەش بۆ هەبوونی گۆڕانكاری و تازەگەریی‬ ‫زۆر لە سیستمەكەدا دەگەڕێتەوە‪ .‬كۆمپانیای ناوبراو لە سیستمە تازەكەیدا‬ ‫گرنگی دابوو بەخێرایی لە كاركردن و ئاسانی لە بەكارهێناندا بەشێوەیەك كە‬ ‫مامەڵە كردن لەگەڵ فایل و فۆڵدەرەكان زۆر بە ئاسانی دەبێت و بەزووترین كات دەتواندرێت ئەو فۆڵدەرەی دەمانەوێت بیدۆزینەوە بەهۆی هەردوو‬ ‫خزمەگوزاری (‪)Tags‬وە(‪ )Tabs‬كە رێگە بە بەكارهێنەر دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی جۆرێتی دابەش بكات بەسەر داتاكانداو هەموو زانیارییەكان لەیەك‬ ‫شوێندا دەربكەون ئەگەرچی لە هەمانكاتدا شوێنەكانیشیان جیابێت‪.‬‬ ‫هەروەها تازەگەری لە دوو ئەپلیكەیشنی تریشدا ئەنجام درابوو كە بریتین لە (‪ )iBook‬و (‪ )Calendar‬بەشێوەیەكی جوانترو هەڵبژاردنی زیاتر دیزاین‬ ‫كرابوون‪ ،‬پیشاندانی نەخشەش لە بەرنامەی تایبەتی «نەخشەی ئەپڵ»دا‪ ،‬بەكوالێتی بەرزو گرنگیدان بە سێبەرو رووناكی كاری بۆ كرابوو‪ ،‬شارەزایان‬ ‫پێیانوایە ئەم سیستمە تازەیەی كۆمپانیای ئەپڵ زۆربەی كەلێن و هەڵەكانی ڤێرژنە كۆنەكانی پێش خۆی داپۆشیوەو كاری لەسەر كردووە‪.‬‬

‫(‪ )Sony‬كار بۆچی دەكات؟‬ ‫گەورە كۆمپانیای یابانی (سۆنی) كار بۆ سمارت فۆنێكی نوێ دەكات بەناوی (‪Sony‬‬ ‫‪ )Xperia Z1‬كە سەر بەزنجیرەی سمارت فۆنی ‪ Xperia‬یە‪ ،‬بەاڵم بەتایبەتمەندی بەرزتر‪،‬‬ ‫ئەوانەش بریتین لە‪ :‬قەبارەی شاشەكەی (‪ )4.3‬ئینجەو بە كوالێتی (‪ )720‬پێكسڵ واتە ‪HD‬‬ ‫‪ Screen‬پڕۆسیسەرەكەی لە جۆری (كوالكۆم سنابدراجون)ە‪ .‬سیستمی كارپێكەری ئەندرۆیدە‬ ‫كامێراكەی (‪ )12‬مێگا پێكسڵ‪-‬ە‪.‬‬ ‫وا بڕیارە لە پێشانگای ساڵی (‪)2014‬دا‪ ،‬سۆنی‪ ،‬جیلێكی نوێ لە زنجیرەی سمارت فۆنەكانی‬ ‫بەناوی (تشانتی) بەرهەم بهێنێت كە تێیدا گۆڕانكاری تەواو لە كوالێتی و توانای كاركردنیدا‬ ‫دەكات بەشێوەیەك لە ئاستێكی بەرزدا بێت‪ ،‬جگە لەم كارانەش لە ئێستادا كۆمپانیای سۆنی‬ ‫سەرقاڵی دووبارە تازەگەرییە لە دروستكردنی یاری ئەلكترۆنی بۆ ئامێری (پلەی ستەیشن ‪) 4‬‬ ‫كە لە ناوەڕاستی ساڵی (‪)2013‬دا‪ ،‬خستیە بازاڕەوە‪.‬‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫موچەی مانگێكی خوارد‬ ‫پاش ئ��ەوەی پیاوێكی فەلەستینی خەڵكی شاری غ��ەزە‪ ،‬موچەی كرێكارییەكەی كە (‪ 200‬شێكێڵسی) ئیسرائیلی‬ ‫بوو (بەرامبەرە بە ‪ 50‬دۆالری ئەمریكی) لەالیەن مشكێكەوە لەماڵەكەیدا پارچە پارچە كراو خورا‪ ،‬لەبەرامبەرداو‬ ‫بەمەبەستی تۆڵە سەندنەوە‪ ،‬لەدوای هەوڵ و ماندووبوونێكی بێوچان‪ ،‬توانی ئەو مشكە بگرێت و لەخاچی بدات‪.‬‬

‫‪37‬‬

‫كات لە نێوان‬ ‫كۆمپیوتەرو سمارت فۆندا‬ ‫هەموومان دەزانین كاریگەریی شۆڕشی تەكنۆلۆژی لەسەر كات‪ ،‬زۆر بووەو رۆژ بەڕۆژ‬ ‫روو لەزیادبوونە‪ ،‬هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە تەكنۆلۆژیا كارێكی وایكردووە‬ ‫كە لە هەموو هەنگاوێك و ئەنجامدانی كارێكدا پێویستمان بە ئامێرێكی ئەلكترۆنی دەبێت‪.‬‬ ‫نموونە بۆ ئامێرەكان زۆرن‪ ،‬بەاڵم ئەوەی زۆر بەكاردێت و رۆژانە مامەڵەی لەگەڵ‬ ‫دەكرێت بریتین لە كۆمپیوتەرو مۆبایل‪ ،‬لەڕاپۆرتێكی وێب سایتی‬ ‫(‪ )ComScore‬ئاماژە بەوە كراوە (‪)65%‬ی بەكارهێنەران كاتەكانیان‬ ‫لەگەڵ سمارت فۆنەكانیان بەسەر دەبەن بەتایبەت لەكردنەوەی‬ ‫ت��ۆڕە كۆمەاڵیەتییەكان و وێنەو نەخشەو بەڕێوەبردنی‬ ‫ئەكاونتەكانیان‪.‬‬ ‫ه��ەروەه��ا ئ��ەو راپ��ۆرت��ە باسی ل���ەوەش ك��ردووە‬ ‫كاتێك بەكارهێنەران بیانەوێت كارێكی بازرگانی بكەن‬ ‫یاخود چاودێری گۆڕانكاری داهاتەكانیان بكەن‪ ،‬ئەوا‬ ‫كۆمپیوتەرەكانیان بەكاردێنن‪ .‬ئەو راپۆرتە تەئكیدی لەوە‬ ‫كردۆتەوە كە هێشتا جێگەی كۆمپیوتەرەكان پتەون و‬ ‫بەكارهێنەران زۆرب��ەی ك��ارە گرنگەكانیان لەڕێگەی‬ ‫كۆمپیوتەرەكانیانەوە ئەنجام دەدەن بەهۆی زیاتر فراوانی‬ ‫سیستمی كارپێكەری كۆمپیوتەرەكان لەچاو سمارت فۆنەكاندا‪.‬‬

‫(‪ )Wikipedia‬لە ئەفریقا‬ ‫بێ ئینتەرنێت‬ ‫دام���ەزراوەی (‪ )Wikimedia‬گەشەپێدەرو بەڕێوەبەری گ��ەورە وێب سایتی جیهانی‬ ‫(ویكپیدیدیا)‪ ،‬لەڕاگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوە داوە كە خزمەتگوزارییەكانیان دەگەیەننە‬ ‫ئەفریقاو كار بۆ ئەوەش دەكەن بەبێ ئینتەرنێت‪ ،‬بەكارهێنەران بتوانن سەردانی ئەكاونتەكانیان‬ ‫بكەن!‬ ‫پڕۆژەكە سەرەتا لە واڵتی كینیا‪ ،‬دەست پێ دەكات و ناوی لێنراوە (ویكپیدیدیا زیرۆ)‬ ‫ئامانج لە بەكارهێنان بەبێ ئینتەرنێت زیاتر سوود گەیاندنە بەهاوواڵتیان بەوهۆیەی لەواڵتانی‬ ‫ئەفریقادا ئینتەرنێتی باش و گونجاو دەستەبەر نابێت بۆ هەموو بەكارهێنەران! هەربۆیە ویكیبیدیا‬ ‫رێككەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای (‪ )Airtel‬كە لێپرسراوە لە سیستمی (‪ )GSM‬لە واڵتی كینیا‬ ‫دەبەستێ‪ ،‬بۆ ئەوەی بەكارهێنەران بتوان لەڕێگەی ناردنی كۆدی تایبەت لە مۆبایلەكانیانەوە بۆ‬ ‫ژمارەی تایبەت بە خزمەتگوزارییەكە هەموو داتاو زانیاری لەسەر ئەكاونتەكانیان دەست‬ ‫بكەوێت و بتوانن رۆژانە كۆنتڕۆڵی پڕۆفایلەكانیان بكەن‪ .‬لەڕێككەوتنێكی تری دامەزراوەی‬ ‫ویكپیدیدیا‪-‬دا‪ ،‬لەگەڵ كۆمپانیای (‪ )Preakrtel‬كە لێپرسراوی باشووری ئەفریقایە بۆ‬ ‫هێڵی مۆبایل بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا خزمەتگوزارییەكە بگاتە باشووری ئەفریقاو‬ ‫هەموو واڵتانی ئەو ناوچەیەش سوودمەندببن لێی‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫جەلیل زەنگەنە نۆشداری دەكرێت‬

‫‪38‬‬

‫جەلیل زەنگەنەی دەرهێنەر‪ ،‬بۆ مەبەستی نۆشداری رووی لەواڵتی ئەڵمانیا كردو لەوێشەوە بۆ واڵتی سوید‪ ،‬هونەرمەند‬ ‫بەگۆڤاری كەپری راگەیاند ئەگەر پێی كرا لەتاراوگە كۆڕو سیمینار لەسەر بەرهەمە هونەرییەكانی ‪ 42‬ساڵی رابردووی‬ ‫دەبەستێت كە كاری تیایدا كردوون‪.‬‬

‫بەتایبەت ژنانی ئیسالمی‪..‬‬

‫بڵێسەی جەبار فەرمان‪ ،‬رەخنە‬ ‫لەملمالنێكانی نێوان ژنان دەگرێت!‬ ‫لەچەند رۆژی رابردوودا‪ ،‬بڵێسە جەبار فەرمان‪ ،‬ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی‬ ‫كوردستان‪ ،‬لە پەیجی تایبەتی خۆی بەنووسینێك و وێنەیەكی باڵوكردەوە كە نیشاندەری جیاوازیی‬ ‫بیركردنەوەی ژنانی عەلمانی و ئیسالمی بوو‪ ،‬ئەمەش تاڕادەیەك لێكدانەوەی جیاوازی بۆ كرا‪ ،‬هەر‬ ‫لەمبارەیەوە گۆڤاری «كەپر» بەچەند پرسیارێك روونكردنەوەی زیاتری لەسەر ئەو بیروبۆچوونەی‬ ‫بڵێسە جەبار فەرمانی خستەڕوو‪..‬‬ ‫سازدانی‪ :‬لەتیف حسێن‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫درامایەكی نوێ بەڕێوەیە‬ ‫درامای (تارمایی تاوان) كە لە (‪ )25‬پێكدێت‪ ،‬درامایەكی نوێی كوردییەو مستەفا ئەحمەدی كەشكۆڵ نواندنی تیادا‬ ‫دەكات و بەكر رەشید كاری دەرهێنانی بۆ كردووە‪ ،‬بەرهەمی كۆمپانیای بابیلۆنەو لەئێستاشدا كۆمپانیای ناوبراو‬ ‫چاوەڕوانی كەناڵێكی تەلەفزیۆنییە كە بەرهەمەكەی لێ بكڕێت‪.‬‬

‫* ت��ۆ لەپەیجی تایبەتی خ��ۆت لە‬ ‫فەیسبووك‪ ،‬نووسینێك و وێنەیەكت داناوە‪،‬‬ ‫تێیدا داوا دەكەیت ژنان پێكەوە كاربكەن‬ ‫س��ەرەڕای جیاوازییەكان‪ ،‬تۆ پێتوایە ژنان‬ ‫پێكەوە كار ناكەن‪ ،‬ئەگەر وایە هۆكارەكەی‬ ‫چییە؟‬ ‫ ژن���ان ی��اخ��ود پ��ی��اوان ك��ە پێكەوە‬‫كاردەكەن‪ ،‬كێبڕكێ لە نێوانیاندا دروست‬ ‫دەبێت‪ ،‬پێكەوە كارنەكردنی ژنان بەیەكەوە‬ ‫بەبۆچونی من چەند هۆیەكی هەیە‪ ،‬یەكێك‬ ‫لەهۆكارە سەرەكییەكان دەگەڕێتەوە بۆ كەمی‬ ‫دەرفەتدان بەژنان لەبوارە جیاوازەكانی دنیای‬ ‫كارو بازاڕدا‪ ،‬ئەمەش وایكردووە كە كێبڕكێی‬ ‫ژنان لەسەر ئەو ژمارە كەمەی هەلی كار‬ ‫لەئاستێكدا بێت كە دژایەتی یەكتری بكەن‪.‬‬ ‫بێگومان كێبڕكێ لەنێوان پیاوانیشدا‬ ‫هەیە‪ ،‬ب��ەاڵم لەبەركەمی رێ��ژەی ژن��ان لە‬ ‫بوارەكاندا كێبڕكێی ژنان زەقییەكی زیاتر‬ ‫بەخۆوە دەبینێت‪ ،‬بۆ نموونە لە دائیرەیەكدا‬ ‫چەندەها پیاو كار دەكەن‪ ،‬بەاڵم لەبەرامبەردا‬ ‫تەنها چەند ژنێك ك��اردەك��ەن‪ ،‬كێبڕكێی‬ ‫نێوان ئەو چەند ژنە زەقتر دەردەكەوێت‬ ‫وەك لەكێبڕكێی نێوان ئەو چەند پیاوە‪.‬‬ ‫لەالیەكیترەوە كێبڕكێی نێوان ژنان لەبواری‬ ‫كاردا زیاتر كار لە دەروونیان دەكات و ئەمە‬ ‫دەبێتەهۆی ئ��ەوەی كە نەتوانن بەیەكەوە‬ ‫كار بكەن‪ ،‬بەاڵم پیاوان كێبڕكێی نێوانیان‬ ‫بەئاسایی تر وەردەگرن و كاریگەری لەسەر‬ ‫هاوڕێیەتیان و پێكەوە كاركردنیان ناكات‪.‬‬ ‫* هەر لەوێنەكەدا بااڵپۆشێك بەتەور‬ ‫لە فێمينستێك دەدات‪ ،‬ئەمە نیشانەیە بۆ‬ ‫شەڕی ژنانی ئیسالمی و عەلمانی‪ ،‬یان چ‬ ‫دەاللەتێكی تری هەیە الی تۆ؟‬ ‫ شەڕی نێوان ژنانی ئیسالمی و عەلمانی‬‫نییە‪ ،‬بەڵكو ش��ەڕی نێوان بیروبۆچوونە‬ ‫جیاوازەكانە‪ .‬هەریەكەیان تێگەیشتنێكی‬ ‫جیاوازیان هەیە سەبارەت بەفێمينستی‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی لەتێڕوانینی ژنێكی ئیسالمییەوە‬ ‫شتێكی ئاسایی بۆ ژنێكی عەلمانی زەوتكردنی‬ ‫ئازادییەكانییەتی‪ ،‬هەروەها ئەوەی لەبۆچوونی‬ ‫ژنێكی عەلمانییەوە ئازادییەو مافی خۆیەتی و‬ ‫بۆی تێدەكۆشێت لەالیەن ژنانی ئیسالمییەوە‬ ‫بەزاندنی ئەو سنوورەیە كە بەتێڕوانینی ئەوان‬ ‫كۆمەڵگاو دابونەریت بۆی دیاریكردوون‪ .‬ئەم‬ ‫بۆچوونە جیاوازانەو ئەو ئامانجە جیاوازانە‬ ‫وای��ك��ردووە ژن��ان لەیەك ب��ەرەدا نەبن و‬ ‫لەیەك سەنگەرەوە خەبات نەكەن‪ .‬ئەمەش‬ ‫بۆتەهۆی الوازی و سەرنەكەوتنی خەباتی‬ ‫ژنان لە كومەڵگاكەمان و نەبوونی فێمینست‬

‫‪39‬‬

‫لە كوردستاندا‪.‬‬ ‫بۆ نموونە یاسای توندوتیژی خێزانی كە‬ ‫بەشێكی زۆر لەڕێكخراوەكانی ژنان كاریان بۆ‬ ‫كردو بە سەركەوتنی دەزانن‪ ،‬هەندێك لەژنە‬ ‫ئیسالمییەكان بە بەزاندنی سنووری خێزانی‬ ‫دەزانن و بەدەستكەوتی نازانن‪ .‬ئەوەی ژنانی‬ ‫ئیسالمی ئامانجیانە‪ ،‬ژنانی عەلمانی بە مافی‬ ‫زۆر ئاسایی و سەرەتایی خۆیانی دەبینن‪ .‬ژنانی‬

‫تەماشای كۆمەڵگاكەی دەوروبەریان دەكەن‬ ‫و لەو روانگەیەوە رۆڵ��ی خۆیان دەبینن‪.‬‬ ‫ئەگەر هاتوو ئ��ەو كچە رۆڵێكی تۆزێك‬ ‫زیاتری بینی لەو رۆڵەی كە دایكی یاخود‬ ‫لەو رۆڵ��ەی كە كۆمەڵگاكەی دەوروب��ەری‬ ‫بۆی دیاریكردووە‪ ،‬ئەوا هەست دەكات كە‬ ‫دەستكەوتێكی بەدەستهێناوەو پێشكەوتنێكی‬ ‫بەخۆیەوە دی��وە‪ .‬بۆ نموونە هەندێك كچ‬

‫ئیسالمی هەوڵ بۆ بە یەكسانی كردنی ژن و‬ ‫پیاو و چەسپاندنی مافی جەندەری نادەن‪.‬‬ ‫ئەوان لەو بڕوایەدان كە پیاو دەبێت چەند‬ ‫مافێكیان بداتێ و لەژێر هەیمەنەی پیاودا‬ ‫بمێننەوە‪ .‬عەلمانییەكان داوای ماف لەپیاو‬ ‫ناكەن‪ ،‬بەڵكو هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دەدەن‬ ‫و خۆیان لەهەمان ئاستی پیاودا دەبینن‪.‬‬ ‫ئ��ەم ج��ی��اوازی بیركردنەوەیە وای��ك��ردووە‬ ‫كە بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەكان‬ ‫هاوبیربن‪ ،‬بەاڵم لەئاستێكدا خواستەكانیان‬ ‫لێكجیادەبێتەوەو تەفرەقە دەكەوێتە نێوانیان‪.‬‬ ‫* ئەم نووسین و وێنەیەی تۆ سەلمێنەری‬ ‫ئەوە نییە كە كێشەی ژنان پێكەوە نەگونجانی‬ ‫خۆیانە؟‬ ‫ نەگونجانی ژنان پێكەوە دەگەڕێتەوە‬‫بۆ ج��ی��اوازی تێڕوانینیان‪ .‬ئ��ەو جیاوازی‬ ‫تێڕوانینە‪ ،‬كۆمەڵگاو تەربیەتی دایك و باوك‬ ‫دروس��ت��ی دەك���ات‪ .‬كچان تەماشای رۆڵی‬ ‫دایكیان لە خێزانەكەدا دەك��ەن‪ ،‬هەروەها‬

‫هەن كە بەكارهێنانی مۆبایل یاخود سەیارە‬ ‫لێخوڕین بە مافی پیاو دادەنێن‪ .‬گەر هات‬ ‫و لەالیەن باوكیەوە رێگای پێدرا مۆبایلی‬ ‫هەبێت یاخود سەیارە لێبخوڕێت ئەوا هەست‬ ‫بەئازادی دەكات‪ .‬لەكاتێكدا كچی تر هەیە‬ ‫كە ئەم بەربەستەی نەهاتووتە پێش بەشتێكی‬ ‫زۆر سەرەتایی تێدەگات‪ .‬كچێك دەناسم‬ ‫كە فەرمانبەرە‪ ،‬زیاتر لە (‪ )٢‬ساڵ داوای لە‬ ‫باوكی كرد رێگای پێبدات فێری شۆفێری‬ ‫بێت لەكاتێك تێچوونەكەی لەموچەكەی‬ ‫خۆی دەدا‪ .‬بەاڵم باوكی الی ئاسایی نەبوو‬ ‫كچەكەی سەیارەی خۆی هەبێت و شۆفێری‬ ‫بكات‪ .‬ئەمە بەشتێكی دوور لە دابونەریت‬ ‫تێدەگەیشت‪ .‬ژنانی سعودیە تا رۆژی ئەمڕۆ‬ ‫خەبات دەكەن لەپێناو مافی شۆفێری سەیارە‪.‬‬ ‫ژنانی تر داوای مافی شۆفێری تەیارەو‬ ‫ماتۆڕ دەكەن‪ ،‬ئەم جیاوازی بیركردنەوەیە‬ ‫دەبێتەهۆی تێنەگەیشتنی ژنان لە یەكتری و‬ ‫نە گونجاندنیان بەیەكەوە‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫بەختەكەی ئاسكۆ‪ ،‬شانۆگەریی كۆمیدی‬

‫‪40‬‬

‫لەئێستادا نمایشی شانۆگەری (بەختەكەی ئاسكۆڵ)ی كۆمیدی‪ ،‬لەهۆڵی ت��ەوار لەشاری سلێمانی نمایشدەكرێت‪،‬‬ ‫سەردانكەرانی رۆژان��ەی ئەو شانۆگەرییە گەیشتۆتە ‪ 300‬بۆ ‪ 400‬كەس‪ ،‬رەنگە لەداهاتووشدا ئەو شانۆیە بەرەو‬ ‫ئەوروپاش ببرێت‪ ،‬شانۆگەرییەكە باس لەكێشەی كوردستان دەكات بەتایبەت شاری سلێمانی‪ ،‬كە خەڵكێكی بێشوماری‬ ‫بیانی رووی تێكردووە وەك چینی و هیندی و ئێرلەندی‪ ،‬الی خۆشیەوە رێبوار رەحیم‪ ،‬كاری نواندنی تیادا دەكات‪.‬‬

‫دەنگە شاخاوییەكەی‬ ‫«نەجوە كەرەم»‬ ‫كۆچەر عومەر‬ ‫گۆرانیبێژی لوبنانی «نەجوە كەرەم» خاوەنی‬ ‫نازناوی (شمس االغنیة اللبنانیة) لە ساڵی (‪)1966‬‬ ‫دا‪ ،‬لە لوبنان لە دایكبووە لەشاری زەحلە‪ ،‬پیشەی‬ ‫رەسمی ئەم ژنە هونەرمەندە‪ ،‬لە سەرەتاوە بە‬ ‫مامۆستایی دەستی پێكردووە‪ .‬لەساڵی (‪)1985‬ەوە لە‬ ‫بواری هونەری گۆرانیدا دەركەوتووە‪.‬‬ ‫سەرباری ئەو تەمەنەی كە لەناو موزیك و‬ ‫گۆرانی عەرەبیدا هەیەتی كەچی «مروان خوری»‬ ‫یەكێك لەناودارترین موزیكژەنە لوبنانییەكان‪،‬‬ ‫ماوەیەك لەمەوبەر لە گۆڤاری « المجمع العربی‬ ‫للموسیقی»دا‪ ،‬ب�ڵاوی��ك��ردەوە كە ك��ەرەم خۆی‬ ‫هەڵواسیوە بە گۆرانی و مۆزیكداو هیچ شارەزاییەكی‬ ‫نییەو دەنگیشی زۆر خۆش نییە! ئەو لێدوانەی‬ ‫مروان‪ ،‬زۆرێك لە موزیكژەنە لوبنانییەكانی هێنایە‬ ‫وەاڵم و بەتووندی رەتیاندایەوە‪ ،‬یەكێك لەو‬ ‫موزیكژەنانە «ه��ادی ش��رارة»ی موزیكژەن بوو‪،‬‬ ‫بەرامبەر ئەو لێدوانەی مروان‪ ،‬شرارە‪ ،‬دەڵێت‪:‬‬ ‫رەنگە شتێكی نهێنی لەنێوانیاندا هەبووبێت بۆیە‬ ‫مروان وا دەڵێت‪ ،‬ئەگەرنا نەجوە نازناوی شمس‬ ‫االغنیەاللبنانیە‪-‬ی وەرگرتووە‪.‬‬ ‫لەبەرئەوەی هونەرمەند نەجوە كەرەم‪ ،‬خاوەنی‬ ‫دەنگێكی شاخاوییە‪ ،‬ئەو نازناوەی وەرگرتووە كە‬ ‫گوێبیستی دەنگیشی دەبیت هەست بە ئارامی‬ ‫دەكەیت و خاوەنی دەنگێكی سەرنجڕاكێش و‬ ‫پڕ لە س��ۆزە‪ .‬هەر ئەو دەنگە شاخاوییەشیەتی‬ ‫گەیاندوویەتی بەوەی بەشداری لە بەرنامەی شەوی‬ ‫لوبنان (لیالی لبنان)دا‪ ،‬بكاو مەدالیای ئاڵتونی‬ ‫بەدەستبهێنێ‪.‬‬ ‫یەكەم ئەلبومی بەناوی (حبایب)و دووەم‬ ‫ئەلبومی بەناوی (شمس الغنیة) سەركەوتنێكی‬ ‫گ��ەورەی بەدەستهێنا لە ساڵی (‪ )1992‬نەجوە‬ ‫بەپێچەوانەی هونەرمەندانی ترەوە كە بە زاراوەی‬ ‫خەلیجی و میسری‪ ،‬گۆرانی دەڵێن‪ ،‬بەاڵم ئەو‬ ‫بەدەنگە شاخاوییەكەی و ب���ەزاراوەی لوبنانی‬ ‫سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە‪ .‬هونەرمەند‬ ‫نەجوە ئێستا ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ‪arabs‬‬ ‫‪ got talent‬لە وەرزی یەكەم و دووەمدا‪.‬‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫‪41‬‬ ‫سنوور ئاالنی‪..‬‬ ‫بوو بە كچی كافرۆش!‬

‫لەتیف حسێن‬ ‫سنوور ئاالنی‪ ،‬خانمە بێژەری شۆخ و شەنگی كەناڵی ‪ NRT‬لەناو ژمارەیەكی زۆری كچاندا‪ ،‬رۆڵی كچەی كافرۆشی پێدەدرێت‪،‬‬ ‫وەكو هەندێك لە سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لێوەكرد سنوور لەناو (‪ )85‬كچدا چانسی وەرگرتنی ئەو رۆڵەی پێدراوە‪.‬‬ ‫سەبارەت بەچۆنێتی وەرگرتنی ئەو رۆڵەو بەشداریكردنی وەكو ئەكتەری سەرەكی و چوونە ناو كاری نواندنەوە‪ ،‬لەلێدوانێكی‬ ‫تایبەتدا سنوور ئاالنی بە كەپر‪-‬ی وت‪ :‬من وەكو ئەو كچانەی تر لەسەرەتاوە بەشداریی پێشبڕكێكەم نەكردو ناویشم نەنووسیبوو‪،‬‬ ‫ئەمە لەوەوە هات كە رۆژێك بۆ بەرنامەی رۆژانەی ‪ ،NRT‬تەنیا كەریمی دەرهێنەری فیلمەكەم داواتكردبوو‪ ،‬بۆ قسەكردن‬ ‫لەسەر ئەو ئیشەی كە بەنیازە كاری بۆ بكات وەك دەرهێنەر‪ ،‬ئەوەبوو پاش چەند رۆژێك لە بەرنامەكە تەنیا تەلەفۆنی بۆ كردم‬ ‫و داوای لێكردم كە بۆ وەرگرتنی ئەو رۆڵە تاقیكردنەوە بكەم‪ ،‬منیش چووم و بەشداری تاقیكردنەوەكانم كرد‪ ،‬یەكەمجار تێستی‬ ‫نواندنیان پێكردم‪ ،‬دواتر تێستی میكیاج و دەموچاویان بۆ كردم‪ ،‬ئەو كەسەی كە ئەم تێستانەی بۆ من كرد‪ ،‬وەاڵمەكەی ئەوەبوو‬ ‫كە ئەم كچە سەداسەد بۆ ئەم رۆڵە گونجاوەو دەتواندرێت دەموچاوەكەی وەكو كچەی كافرۆش لێ بكرێت و منیان هەڵبژارد‪.‬‬ ‫سنوور‪ ،‬سەبارەت بە مەرجەكانیش بۆ وەرگرتنی ئەو رۆڵە وتی‪ :‬مەرجەكان تەمەن و كێش بوو كە نابێت لە (‪ )23 -22‬ساڵ‬ ‫زیاتر بێت و كێشیشی (‪ )50‬كیلۆ بێت‪ ،‬منیش ئەو مەرجانەم هەبوو‪ ،‬بۆیە پاش (‪ )10‬دە رۆژ لە پڕۆڤەكردن بڕیاریاندا من ئەو‬ ‫رۆڵە ببینم‪.‬‬ ‫لەبارەی رێككەوتنی سنوورو ستافی ئەو فیلمە بۆ رۆڵبینین تێیدا ئاالنی وتی‪ :‬لەبەرئەوەی كە زۆر ئارەزووی كارەكەو‬ ‫رۆڵەكەمم هەیە تائێستا هیچ رێككەوتنێكم لەگەڵیان نەكردووە‪ ،‬ئەوەی بەالی منەوە گرنگە كارەكەیەو باوەڕیشم وایە كە‬ ‫كارەكەمان كارێكی تەواو جیاواز دەبێت‪ ،‬بۆیە منیش بڕیارمداوە خۆمی بۆ تەرخان بكەم و بۆ ماوەیەكیش واز لەكاری راگەیاندن‬ ‫و بەرنامەكەم دەهێنم و مۆڵەتم وەرگرتووە‪ ،‬دوای تەواوبوونی ئەو كارەش دەگەڕێمەوە ‪ NRT‬بەاڵم مەرج نییە بچمەوە رۆژانەی‬ ‫‪ ،NRT‬چونكە ئەو ماوەیەی من لەوێ‌ دادەبڕێم زۆرەو ناكرێت كەسی تر دانەنێن‪.‬‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫‪42‬‬

‫چۆن و كەی‬ ‫وەرزش بكــــەین؟‬ ‫زانیاری زانستی بۆ خانمان و وەرزشكاران بەگشتی‬ ‫«بۆ ئەوەی نزیكەی نیو كیلۆ‬ ‫كێش كەم بكەیتەوە‪ ،‬دەبێ‬ ‫(‪ )3500‬كالۆری بسوتێنیت»‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


‫‪43‬‬ ‫زۆرێك لە خانمان یان پیاوان دەیانەوێ وەرزش بكەن بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان‪ ،‬یان بە مەبەستی دابەزاندنی كێش‪،‬‬ ‫هەربۆیە ناچار دەبن بۆ وەدەستخستنی زانیاری لەوبارەیەوە لە چەندین دەرگا بدەن‪ ،‬لەزۆرێك لە واڵتانی دنیا پسپۆڕی وەرزش‬ ‫و تەندروستی پسپۆڕایەتییەكی سەربەخۆو جیاوازەو هەركەس دەتوانێت زانیاری راست و دروست لەوانەوە وەربگرێت‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫كوردستان شتێكی لەو بابەتە نییەو هەر كەسەو بە ئارەزووی خۆی وەرزش دەكات‪ ،‬جا لە ماڵ بێت یان لە پارك و یانە وەرزشییەكان‪،‬‬ ‫ئەمەش بۆ خانمان تا رادەیەك سەختە بەهۆی سەرقاڵ بوونیان بەماڵ و ماڵداری‪ ،‬زۆرجار لە ئەنجامی شێوازی هەڵەی وەرزشكردنن‬ ‫لە جیاتی ئەوەی كێشمان دابەزێت كێشمان زیاد دەكات‪ ،‬هەربۆیە ئەو زانیارییانەی الی خوارەوە پێویستە هەموو كەسێك بیزانێ‪.‬‬ ‫ئا‪ :‬سۆما‬

‫كەی‪ ،‬چۆن و چەند وەرزش بكەین؟‬ ‫دەتەوێ كێشت كەم بكەیتەوە؟ كاریگەرترین‬ ‫شێوە كەمكردنەوەی وەرگرتنی كالۆری و زیادكردنی‬ ‫سووتاندنی كالۆرییە‪ ،‬كۆكراوەكانی لەش‪ ،‬ئەویش‬ ‫بە ئەنجامدانی چاالكی جەستەیی‪ ،‬بەاڵم ئەوەی‬ ‫كە چ جۆرە چاالكییەكی جەستەیی پێویستە بۆ‬ ‫سووتاندنی ئەو كالۆرییە زیادانەی لەش؟ بە چ‬ ‫تووندییەك و چەند وەرزش بكەین؟ گونجاوترین‬ ‫وەرزش لەڕۆژدا كەیە؟ لێرەدا هەوڵدەدەین وەاڵمی‬ ‫هەموو ئەو پرسیارانە بدەینەوە كە بۆ زۆربەمان‬ ‫جێگەی پرسیارەو نازانین وەاڵمەكانیان لە كوێوە‬ ‫وەربگرین‪.‬‬ ‫بە چ تووندییەك وەرزش بكەین؟‬ ‫وەرزش��ك��ردن بە تووندیی مامناوەندی بۆ‬ ‫زۆربەی كەسەكان مەترسی نییەو تا ئەندازەیەكی‬ ‫باش هاوكاری تەندروستی كەسەكان دەكات بۆ‬ ‫باشتر كردنی تەندروستیان‪ ،‬ئەگەر بارودۆخێكی‬ ‫جەستەیی گونجاوت هەبێ‪ ،‬زیادكردنی چاالكی‬ ‫بەهێزی جەستەیی بەڕاهێنانەكان دەبێتەهۆی‬ ‫كاتی پێویست بۆ وەرزشكردن كەم بكرێتەوەو‬ ‫تەندروستتر بیت‪ ،‬ئەگەر ئامادەیی جەستەییت‬ ‫وەكو پێویست نییە كەم كەم تووندی چاالكییە‬ ‫جەستەییەكانت زیاد بكە‪ ،‬ئەوەشمان لەبیرنەچێت‬ ‫كە وەرزش��ك��ردن بە تووندییەكی ل��ەڕادەب��ەدەر‬ ‫دەبێتەهۆی ئەوەی كە ئەگەری زیان گەیشتن بە‬ ‫ماسولكەو جومگەكان زیاتر بێ‪ ،‬بەتایبەت بۆ ئەو‬ ‫كەسانەی كە جەستەیان رانەهاتووە بە وەرزشكردن‬ ‫و لەپڕ وەرزشكردنی تووند دەستپێدەكەن‪.‬‬ ‫كەی وەرزشەكەمان تووندتر بكەین؟‬ ‫سادەترین رێگە ئەوەیە كە تووندی هەر‬ ‫چاالكییەك پۆلێن بكە بۆ سەرەتایی و مامناوەندی‬ ‫و تووند‪ ،‬لەگەڵ زیادكردنی ئامادەیی جەستەییدا‪،‬‬ ‫ه��ەس��ت دەك��ەی��ت ك��ە ت��وون��دی چاالكییەكی‬ ‫دیاریكراو‪ ،‬بۆ نموونە سەركەوتن بەسەر گردێكدا‬ ‫گۆڕانی بەسەر دادێ‪ ،‬ئەو كاتانەی كە هەستت كرد‬ ‫كە چاالكییەكەی پێشتر بۆ سەخت بوو ئێستاكە‬ ‫دەتوانی بە ئاسانی ئەنجامی بدەیت‪ ،‬ئەوا نیشانەی‬ ‫ئەوەیە كە وەرزشكردنەكەت پێویستی بە تووندتر‬

‫كردن هەیە‪.‬‬ ‫چەند وەرزش بكەین؟‬ ‫رەنگە خواردنی پارچە چوكلێتێك پتر لەیەك‬ ‫دەقیقەی پێویست نەبێ‪ ،‬بەاڵم سووتاندنی ئەو‬ ‫كالۆرییەی كە لەو چوكلێتەوە دەستمان كەوتووە‬ ‫لەزۆربەی خەڵكدا پێویستی بەچل خولەك بەپێ‬ ‫رۆیشتن هەیە‪ ،‬بۆ ئەوەی نزیكەی نیو كیلۆ كێش‬ ‫كەم بكەیتەوە دەبێ (‪ )3500‬كالۆری بسوتێنیت‪،‬‬ ‫سووتاندنی ئەم بڕە كالۆرییە پێویستی بە (‪ )4‬هەفتە‬ ‫وەرزشكردن بەشێوەی تووندی مامناوەند هەیە بە‬ ‫بەردەوامی و رۆژانە‪ .‬لەالیەكی تر ئەگەر رۆژانە‬ ‫كەمتر لە (‪ )500‬كالۆری خواردن بخۆیت‪ ،‬هەفتەی‬ ‫نیو كیلۆ لە كێشت كەم دەكەیتەوە‪ ،‬هەربۆیە‬ ‫رەنگە پێتانوابێت كە كەمتر خواردن رێگەیەكی‬ ‫ساناترو كورتتر بێت بۆ دابەزاندنی كێش‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وەرزشی بەردەوام و رێكوپێك‪ ،‬چەندین سوودی‬ ‫تری بۆ لەشوالرو تەندروستیتان هەیە جگە لە‬ ‫سووتاندنی كالۆری كۆكراوەی جەستەتان‪ ،‬بە‬ ‫جۆرێك كە دوای تەواوبوونی وەرزشیش لەكاتی‬ ‫حەسانەوەتدا ب���ەردەوام كالۆری دەسووتێنی‪،‬‬ ‫لەالیەكی تریش ئەو كەمبوونەوەی كە لە ئەنجامی‬ ‫وەرزشكردندا روودەدات تەنیا چەورییە‪ ،‬هەندێك‬ ‫لە زانایانی بواری وەرزش و تەندروستی پێیانوایە‬ ‫كە وەرزشكردن زیاتر چەوری ورگ دەسووتێنێت‬ ‫و كەمی دەكاتەوە كە ئەویش رۆڵێكی مەزنی هەیە‬ ‫بۆ تووش نەبوونی مرۆڤەكان بە نەخۆشییەكانی‬ ‫فشاری خوێن و شەكرە و دڵ‪.‬‬ ‫رۆژانە چەند وەرزش بكەین باشە؟‬ ‫بۆ زۆرب���ەی تەمەنی لە (‪ )18‬ب��ەس��ەرەوە‬ ‫ئەگەر هیچ نەخۆشییەكی نەبێت‪ ،‬دەتوانێت‬ ‫لە هەفتەیەكدا (‪ )150‬خولەك وەرزش بكات بە‬ ‫تووندی مامناوەند‪ ،‬ئەگەر تووندی وەرزشەكە پتر‬ ‫بوو ئەوا (‪ )75‬خولەكیش هەمان كاریگەری دەبێ‪،‬‬ ‫دەكرێ كەمكەم خێرایی راهێنانەكان لە ماوەی‬ ‫هەفتەكەدا زیاتر بكەی‪.‬‬ ‫بەشێوەیەكی گشتی ئەنجامدانی وەرزش‬ ‫لەڕۆژێكدا النیكەم (‪ )30‬خولەك زۆر پێویستە‪،‬‬ ‫ئەگەر دەتەوێ كێشت كەم بكەیتەوە یان بگەیتە‬ ‫ئاستێكی ئامادەیی جەستەیی‪ ،‬پێویستە زیاتر وەرزش‬

‫‪Nov. 2013‬‬

‫‪No. 21‬‬


‫‪44‬‬ ‫بكەیت‪ ،‬ئەگەر دەتەوێ ئامانجێكی بەرزترت‬ ‫هەبێت دەتوانی وەرزشكردنی خۆت بە (‪)300‬‬ ‫خولەك بگەیەنیت لە هەفتەیەكدا‪ .‬پرسیارێكی‬ ‫تر كە زۆر دووب��ارە دەكرێتەوە ئەوەیە كە‬ ‫دەكرێ لە جیاتی یەكجار بۆ ماوەیەكی درێژ‬ ‫وەرزش��ك��ردن چەند جارێك م��اوەی كورت‬ ‫وەرزش بكەین؟ وەاڵمەكە ئەوەیە كە جیاوازی‬ ‫نییە‪ ،‬تەنانەت لەكاتی ماوەی كورتیشدا بۆ‬ ‫چاالكی جەستەیی بەسوودە‪ ،‬بۆ نموونە ئەگەر‬ ‫ناتوانی (‪ )30‬خولەك بەپێ بڕۆیت بەردەوام‪،‬‬ ‫دەتوانی (‪ )3‬جار بۆ م��اوەی (‪ )10‬خولەك‬ ‫بەپێ بڕۆیت‪ ،‬گرنگترین پرس ئەوەیە كە بە‬ ‫بەردەوامی وەرزشەكەت ئەنجام بدەیت و‬ ‫ببێتە بەشێك لە ژیان و بەرنامەی رۆژانەت‪.‬‬

‫وەرزشكردن بە تووندیی مامناوەندی بۆ زۆربەی‬ ‫كەسەكان مەترسی نییەو تا ئەندازەیەكی باش‬ ‫هاوكاری تەندروستی كەسەكان دەكات‬ ‫گونجاوترین كات‬ ‫هەندێ كەس سەعات (‪)6‬ی بەیانی جلی‬ ‫وەرزشیان لەبەر دەكەن و بۆ راكردن دەچنە‬ ‫دەرەوە‪ ،‬هەندێكی تریشیان تا بەر لە نیوەڕۆ‬ ‫تاقەتی وەرزشكردنیان نییەو بەپێ رۆیشتنی‬ ‫دوای نانی ئێوارە لە گەڕەكەكەی خۆیان بە‬ ‫باشتر دەزان���ن‪ ،‬ب��ەاڵم باشتری ك��ات كەیە؟‬ ‫راستییەكەی ئەوەیە كە تا ئێستا بەڵگەیەكی‬ ‫زانستی لەبەردەستدا نییە كە باشترین كاتی‬

‫سووتاندنی كالۆری چ كاتێكە‪ ،‬بەاڵم بەوتەی‬ ‫پسپۆڕانی تەندروستی و وەرزش پێویستە كاتێك‬ ‫هەڵبژێریت بۆ وەرزش كە بتوانیت بەردەوام لە‬ ‫هەمانكاتدا وەرزش بكەیت بۆ ئەوەی وەرزش‬ ‫ببێتە بەشێك لە بەرنامەی رۆژان��ەو خوێكی‬ ‫ژیانت‪.‬‬ ‫سوودەكانی وەرزش بەیانیان‬ ‫پ��س��پ��ۆران دەڵ��ێ��ن ئ��ەگ��ەر گرفتت هەیە‬ ‫لە بەردەوامیی وەرزش��ك��ردن‪ ،‬ئ��ەوا بەیانیان‬ ‫باشترین كاتە بۆ وەرزشكردن‪ ،‬لێكۆڵینەوەكان‬ ‫نیشانیانداوە كە ئەو كەسانەی بەیانیان وەرزش‬ ‫دەكەن لەالیەن بەردەوامبوون باشتر دەتوانن‬ ‫بەردەوام بن‪ ،‬ئەویش رەنگە هۆیەكەی بۆ ئەوە‬ ‫بگەڕێتەوە كە لە بەیانیاندا مرۆ كەمتر دەكەوێتە‬ ‫ژێر كاریگەری گوشارەكانی رۆژانە‪.‬‬ ‫هەڵبەتە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە پلەی‬ ‫گەرمی لەش لە بەیانیاندا نزمترە‪ ،‬پێویستە‬ ‫كاتی زیاتر بۆ گەرمكردنی جەستەتان تەرخان‬ ‫بكەن‪ ،‬هەڵبەتە كەمخەوی شەوی پێشتر لەوانەیە‬ ‫ببێتەهۆی ئەوەی كە نەتوانی بەیانییەكەی بە‬ ‫سانایی لە جێگا بێیتەدەرەوەو خەریكی وەرزش‬ ‫بیت‪ ،‬هەربۆیە پاراستنی خوی خەوتنی رێكوپێك‬ ‫زۆر پێویستە‪.‬‬ ‫بۆ گەیشتنی لەش بەپلەی گەرمی پێویست‬ ‫و خێرایی لێدانی دڵ ب��ەڕادەی حەسانەوە بۆ‬ ‫خەوتن پێویستە‪ ،‬هەربۆیە چاالكی جەستەیی یان‬ ‫خواردن لە درەنگانی شەو لەوانەیە ببێتە هۆی‬ ‫خەوزڕانت‪ ،‬چونكە چاالكی زۆرو خواردنیش‬ ‫خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەكەن‪.‬‬ ‫كاتەكانی تری وەرزشكردن‬ ‫بۆ هەندێك كەس زوو لەخەو هەڵسان و‬ ‫وەرزش كردن لە بەیانیاندا كارێكی سەختە‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەو جۆرە كەسانە وەرزشكردن لەكاتەكانی تر‬ ‫ئاسانترە‪ ،‬بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ هاوڕێكانی‬ ‫وەرزش بكات‪ ،‬بەاڵم دەبێ ئاگادار بیت نانی‬ ‫نیوەڕۆ دوای وەرزش بخۆی نەك پێش وەرزش‪.‬‬ ‫وا باشترە یەكسەر دوای نانخواردن وەرزش‬ ‫نەكەیت‪ ،‬چونكە ئەو خوێنەی كە پێویستە بچێتە‬ ‫كۆئەندامی هەرس‪ ،‬بەرەو ماسولكەكان دەچێ‪،‬‬ ‫ئەگەر خواردنێكی قورست خ��واردووە دەبێ‬ ‫(‪ )90‬خولەك كات بدەیت بەخۆت و دوای ئەوە‬ ‫وەرزش بكەیت‪.‬‬

‫‪No. 21 Nov. 2013‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.