Deplomatic 8

Page 1

‫‪21‬‬

‫‪112‬‬

‫‪28‬‬

‫‪.ORG‬‬

‫‪A‬‬

‫‪L‬‬

‫‪A‬‬

‫‪W‬‬

‫‪A‬‬

‫‪E‬‬

‫‪D‬‬

‫‪WWW.I‬‬

‫ژمارە (‪)8‬‬ ‫ئابـ ــى ‪2013‬‬

‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫دەزگای وااڵ‬ ‫سەرنوسەر‪:‬‬ ‫ئەنوەر حسێن‬ ‫‪a.bazgr@gmail.com‬‬ ‫‪07701535029‬‬ ‫جێگری سەرنوسەر‪:‬‬ ‫هاشم ئەمین‬ ‫‪hashimameen@yahoo.com‬‬ ‫‪07701568919‬‬ ‫دەستەی نوسەران‪:‬‬ ‫ئارام مەحمود‬ ‫فاتح ئەحمەد‬ ‫فاروق جەمیل‬ ‫تایپ و هەڵەچن‪:‬‬ ‫باوان عومەر‬ ‫هەڵمەت قادر‬

‫گۆڤارێكی سیاسییە‪ ،‬بایەخ بە شرۆڤە و لێكۆڵینەوەی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەدات‬

‫بابەتی بەرگ‪:‬‬ ‫دیمانە لەگەڵ‬ ‫عەبدوڵاڵ حەسەن زادە‬

‫چاپ‪ :‬چاپخانەی كارۆ‬

‫تیراژ‪ 1000 :‬دانە‬

‫نرخ‪ 4000 :‬دینار‬


2


‫دڵنیاییەك بوونی نییە كە یەكێتی ئەوروپا بتوانێت‬ ‫یەكبوونی خۆی بپارێزێت‬

‫جیهان لە ساڵی ‪2030‬‬

‫ن‪Ignacuo Ramonet :‬‬

‫هـ‬

‫لە فارسییەوە‪ :‬عەبدوڵاڵ رەسوڵی‬

‫هەر چوار ساڵ جارێك و لە سەرەتای خولێكی نوێ لە سەرۆكایەتی ئەمریكا‪،‬‬ ‫ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ( ‪ ،)NIC‬نوسینگەی شیكاری و پێشبینی جیۆپۆلەتیك‬ ‫و ئابوری دەزگای هەواڵگری «‪ »CIA‬راپۆرتێك باڵودەكەنەوە‪ ،‬كە بە شێوەیەكی‬ ‫ئۆتۆماتیك دەبێتە ژێدەرێكی گرنگ بۆ هەموو دەزگا حكومییەكانی جیهان‪ .‬هەرچەندە‬ ‫ئەم راپۆرتە بە ئاشكرا روانگەیەكی تایبەتی ( واشنتۆن)دەردەخات كە لەالیەن‬ ‫رێكخراوێكەوە ـ ‪CIA‬ـ ئامادەكراوە كە كاری سەرەكی ئەو بەرگری لە بەرژەوەندیی‬ ‫ویالیەتە یەكگرتووەكانە‪ ،‬بەبێ دوودڵی جێى سەرنج پێدانە‪ ،‬چونكە بەرهەمی‬ ‫هاوبەشی بۆچوون و تاوتوێ كراوە لەالیەن هەموو رێكخراوە هەواڵگرییەكانی ئەمریكا‬ ‫و خوێندنەوە لەالیەن ژمارەیەكی زۆر لە پسپۆڕانی سەربەخۆی زانكۆكان و واڵتانى‬ ‫وەك ( ئەوروپا‪ ،‬چین‪ ،‬هند‪ ،‬ئەفریقا‪ ،‬ئەمریكای التین‪ ،‬جیهانی عەرەبی و مسوڵمان‬ ‫و‪ ...‬هتد)ە‪.‬‬

‫‪2013 2013‬‬ ‫حوزەیرانی‬ ‫ژمارە(‪)7()8‬ئـ ــاب ــی‬ ‫ژمارە‬

‫‪3‬‬


‫بەڵگەنامەیەكی نهێنی كە باراك ئۆباما‬ ‫لە بەراوری ‪21‬ی شوباتی رابردو لە سەرەتای‬ ‫خولی دووەم��ی سەرۆكایەتی لە سەرمێزی‬ ‫كارەكەی بینی ناوی‪ « :‬رەوتی جیهان لە ساڵی‬ ‫‪ ،2030‬جیهانێكی جێگرەوە ( ئینتیماكانی‬ ‫ج��ی��ه��ان ل��ە س��اڵ��ی ‪ ،2030‬دون��ی��ا نوێیە‬ ‫لواوەكان)»ی لەسەر بوو (‪ .)1‬ئەم راپۆرتە چی‬ ‫بە ئێمە دەڵێت؟‬ ‫بابەتی س��ەرەك��ی داب��ەزان��دن��ی پێگە و‬ ‫دەسەاڵتی خۆرئاوایە دوای سەدەی پانزەیەم بۆ‬ ‫یەكەمین جار واڵتانی خۆرئاوایی لە بەرامبەر‬ ‫سەرهەڵدانی هێزە نوێیەكاندا دەسەاڵتی خۆیان‬ ‫لە دەس��ت دەدەن‪ .‬دوای��ن قۆناغی خولێكی‬ ‫پێنج سەد ساڵە لە هەژمونی خۆرئاوا بەسەر‬ ‫دونیا دەست پێدەكات‪ .‬هەرچەندە كە ویالیەتە‬ ‫یەكگرتووەكان بە یەكێك لە هێزە سەرەكییەكانی‬ ‫جیهانی دەمێنێتەوە‪ ،‬بەاڵم لە بەرژەوەندی چین‬ ‫بااڵدەستی ئابوری خۆی لە دەستدەدات و ئیدی‬ ‫ناتوانێت « شۆڕەسواری بااڵدەستی سەربازیی»‬ ‫خۆی بەو شێوەی كە لە كۆتایی شەڕی سارد‬ ‫پراكتیزەی كرد (‪ )1989‬درێژە پێبدات‪ .‬جیهان‬ ‫بەرەو رێككارییەكی فرەجەمسەری دەڕوات‪ ،‬كە‬ ‫لەودا ئەكتەرە نوێیەكان ( چین‪ ،‬هند‪ ،‬بەرازیل‬ ‫و ئەفریقای باشور) ئەم رۆڵە مومتازە لە ئەستۆ‬ ‫دەگرن بۆ ئەوەی جەمسەری پتەوی ناوچەیی‬ ‫پێك بێنن و هەژمۆنی نێودەوڵەتی واشنتۆن و‬ ‫هاوپەیمانە مێژووییەكانی ئەوان ( بەریتانیا‪،‬‬ ‫فەرەنسا‪ ،‬ئەڵمانیا‪ ،‬ژاپۆن) رووبەڕووی قەیران‬ ‫بكەنەوە‪ .‬بۆ بوونی ئایدیایەك لە بارەی گرنگی‬ ‫و خێرایی گۆڕانكاری لە پلەی خۆرئاوا‪ ،‬تەنها‬ ‫تەواوە سەیرێكی ئەم ژمارانەی خوارەوە بكەین‪:‬‬ ‫پشكی واڵتانی خۆرئاوایی لە ئابوری جیهانی‬ ‫لە ‪ 56%‬ی ئێستا بۆ لە ‪ 25%‬لە ساڵی‬ ‫‪ 2030‬دادەبەزێت‪ ...‬لە ماوەیەكی كەمتر لە‬ ‫‪ 20‬ساڵدا‪ ،‬خۆرئاوا زیاتر لە نیوەی بااڵدەستی‬ ‫و كاریگەری ئابوری خۆی لە دەست دەدات‪...‬‬ ‫یەكێك لە دەرئەنجامە گرنگەكانی ئەم بابەتە‬ ‫ئەوەیە كە رەنگە ویالیەتە یەكگرتووەكان‬ ‫و هاوپەیمانەكانی ئیتر ئ��ام��رازی دارای��ی‬ ‫پێویستیان بۆ پاراستنی رۆڵی جەندرمی دونیا‬ ‫نەبێت‪ ،‬بەمشێوە ئەم گۆڕانكارییە پێكهاتەییە‪،‬‬ ‫ك��ە (ق��ەی��ران��ی ق��وڵ��ی ئ��اب��وری ئ��ەو توندتر‬ ‫دەكات)‪ ،‬دەتوانێت كارێك بكات كە « یەكێتی‬ ‫سۆڤیەت و « ئەلقاعیدە» توانای ئەنجامدانی‬

‫‪4‬‬

‫پشكی واڵتانی‬ ‫خۆرئاوایی لە‬ ‫ئابوری جیهانی لە‬ ‫‪ 56%‬ی ئێستا بۆ‬ ‫لە ‪ 25%‬لە ساڵی‬ ‫‪ 2030‬دادەبەزێت لە‬ ‫ماوەیەكی كەمتر‬ ‫لە ‪ 20‬ساڵدا‬

‫ئەوەیان نەبوو‪ ،‬ئەویش الوازكردنی بەردەوامی‬ ‫خۆرئاوایە‪.‬‬ ‫بە پێی راپۆرتی رێكخراوی «‪ »CIA‬قەیرانی‬ ‫ئ��ەوروپ��ا النیكەم دەی��ەك وات��ە هەتا ساڵی‬ ‫‪ 2013‬بەردەوام دەبێت‪ ...‬لەسەر بنەمای ئەم‬ ‫توێژینەوە‪ ،‬دڵنیاییەك بوونی نییە كە یەكێتی‬ ‫ئەوروپا بتوانێت یەكبوونی خۆی بپارێزێت‪ .‬لەم‬ ‫قوناغەدا‪ ،‬چین لە پلەی دووەمی ئێستا ئابوری‬ ‫جیهانی‪ ،‬دەستی بە پلەی یەكەم رادەگ��ات‪.‬‬ ‫هاوكات لەگەڵ ئەم بابەتە‪ ،‬واڵتانی دیكەی‬ ‫گروپەی ( ‪ ( ،)BRICS‬بەرازیل‪ ،‬روسیا‪ ،‬هند و‬ ‫ئەفریقای باشور) پلەی دووەم بە دەست دێنن و‬ ‫راستەوخۆ ركابەری لەگەڵ ئيمپراتۆرە زاڵەكانی‬ ‫گروپی یەكەم (‪ ( ،)JAFRU‬ژاپۆن‪ ،‬ئەڵمانیا‪،‬‬ ‫فەرەنسا‪ ،‬بەریتانیا) دەست پێدەكەن‪.‬‬ ‫لەوە بە دواوە لە ریزی سێیەم گروپێك لە‬ ‫دەسەاڵتە مامناوەندەكان بەڕێژەی دانیشتوانی‬ ‫روو لە زیادبوون و رێژەی بەرزی گەشەكردنی‬ ‫ئابوری سەرهەڵدەدەن كە رۆڵی هێزە بااڵدەستە‬ ‫ناوچەییەكان لە ئەستۆ دەگرن و ئينتمایان بۆ‬ ‫پێكهێنانی گروپێكی كاریگەر لە ئاستی جیهانی‬ ‫هەیە‪ .‬ئەم واڵتانە بریتین لە ( كۆلۆمبیا‪،‬‬

‫ئەندۆنیسیا‪ ،‬نێجیریا‪ ،‬ئێتوپیا‪ ،‬توركیا و‬ ‫ڤێتنام)‪.‬‬ ‫بەاڵم لە ئێستاوە هەتا ‪ ،2030‬لە سیستمی‬ ‫نوێی نێودەوڵەتی هەندێ لە گەورەترین كۆمەڵە‬ ‫مرۆییەكانی دونیا‪ ،‬نەك واڵتان بەڵكو كۆمەڵگە‬ ‫كۆكراوەكان بەستراوە بە یەكتر لە رێگای «‬ ‫ئینتەرنێت» و تۆڕە كۆمەاڵیەتییەكانەوە دەبن‪.‬‬ ‫بۆ نمونە دەتوانین‪ :‬فەیس بوك» بە زیاتر لە‬ ‫یەك ملیار بەكارهێنەر‪ ،‬یا « تویتەر « بە زیاتر‬ ‫لە هەشتسەد ملیۆن بەكارهێنەر بە نمونە‬ ‫بێنینەوە‪ .‬كاریگەری ئەم دامەزراوانە لە كایەی‬ ‫بااڵنشینی لە سیاسەتی جیهانی دەتوانێت‬ ‫یەكالیی ك���ەرەوە بێت‪ .‬لە ئاستی جیهانی‬ ‫دەستڕاگەیشتنی ه��ەم��ووان ب��ەم ئامرازانەی‬ ‫تەكنۆلۆژیای بااڵدەستی دەتوانێت پێكهاتەی‬ ‫هێز توشی ناتۆكمەبوون و پرژوباڵوی بكات‪.‬‬ ‫ل��ەم��ب��ارەی��ەوە راپ���ۆرت���ی « ‪»CIA‬‬ ‫رایدەگەیەنێت كە ناكۆكی نێوان هاوواڵتیان و‬ ‫ژمارەیەك لە حكومەتەكان‪ ،‬ئەو ناكۆكیانەی كە‬ ‫زۆربەی كۆمەڵناسان بە « پۆست سیاسی» یا «‬ ‫پۆست دیموكراتیك» وەسفی دەكەن‪ ،‬روودەدەن‪.‬‬ ‫لەالیەكی دیكەوە‪ ،‬گشتگیری دەستڕاگەیشتن بە‬ ‫ئینتەرنێت و بە جیهانی بوونی بەكارهێنانی‬ ‫تەكنەلۆژیای نوێ ئەم بوارە بە هاوواڵتیان‬ ‫دەدات‪ ،‬كە ب��واری ئ��ازادی خۆیان بەرفراوان‬ ‫بكەن و ب��ژاردە سیاسییەكانی خۆیان ( وەك‬ ‫ب��ەه��اری ع��ەرەب��ی یا بزوتنەوەی ت��وڕەك��ان)‬ ‫رووبەڕووی قەیران بكەنەوە‪ .‬لە هەمان كاتدا‪،‬‬ ‫بە پێی بۆچوونی نوسەرانی راپۆرت‪ ،‬هەر ئەم‬ ‫ئامرازانەی ئەلكترۆنیك « تواناییەكی بێ وێنە‬ ‫بۆ كۆنتروڵكردنی هاوواڵتیان» پێشكەش بە‬ ‫دەوڵەتەكان دەكەن (‪.)2‬‬ ‫شرۆڤەكارانی راپۆرتی « رەوت��ی جیهان‬ ‫ل��ە س��اڵ��ی ‪ »2030‬دەڵ��ێ��ن‪ « :‬ب��ە هەمان‬ ‫شێوەی پێشوو تەكنەلۆژیا پێوەری گەورەی‬ ‫جیاوازی نێوان حكومەتەكان دەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێمپراتورەكانی داهاتووی ئینتەرنێت وەك «‬ ‫گۆگل» یا « فەیس بوك» كێوێكی گەورە لە‬ ‫زانیارییان لەبەردەست دای��ە و دەتوانن لە‬ ‫بەكارهێنانی زانیاری و دەستكاری كردنی ئەوان‬ ‫زیاتر لە حكومەتەكان تواناییان هەبێت»‪.‬‬ ‫لەبەر ئەم هۆیە‪ »CIA« ،‬داوا لە سیستمی‬ ‫بەڕێوەبەری ویالیەتە یەكگرتووەكان دەكات‬ ‫خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆمیانیا گەورە‬


‫تایبەتەكان كە ئینتەرنێت كۆنتروڵ دەكەن بە‬ ‫چاالككردنی « سیستمی كۆكردنەوەی زانیاری‬ ‫تایبەت» ( ‪)Special Collection Service‬‬ ‫ك��ە سیستمێكی زان��ی��اری میتانهێنییە‪ ،‬بە‬ ‫هاوبەشی بەستراوە بە (‪ ( ،)NSA‬سیستمی‬ ‫ئاسایشی نیشتمانی) و (‪ ( ،)SCE‬سیستمی‬ ‫هۆكارەكانی كەشفكردنی رەم���ز)ی سوپا ـ‬ ‫پسپۆر لە تۆماركردنی نهێنی ئەو زانیاریانە‬ ‫كە سەرچاوەی ئەلكترۆرموگناتیسی ـ هەیە‪،‬‬ ‫ئامادە بكات‪ .)3( .‬ئەگەر گروپێك لە كۆمپانیا‬ ‫تایبەتەكان رێژەیەكی زۆر لە زانیاری كۆنتروڵ‬ ‫بكەن كە لە ئینتەرنێتدا دەسوڕێتەوە‪ .‬ئەم‬ ‫بابەتە دەتوانێت كاریگەری لە سەر بەشێكی زۆر‬ ‫لە دانیشتوانی جیهان و هەروەها ژمارەیەك‬ ‫لە دەوڵەتەكان دابنێت‪ »CIA« .‬ترسی لەوە‬ ‫هەیە كە تیرۆریزیم جیهادگەرا جێگای خۆی‬ ‫بە تیرۆریزمی ژینگەیی مەجازی بدات كە زۆر‬ ‫تۆقێنەرترە لەو‪.‬‬ ‫راپۆرتەكە ئەم جۆرە نوێیە لە هەڕەشە‬ ‫ه��ەت��ا ئاستێك ب��ە ج��ی��دی وەردەگ���رێ���ت كە‬ ‫بە پێداگیرییەوە دەڵێت روخانی ویالیەتە‬ ‫یەكگرتووەكان نەك بە هۆی دەستدرێژییەكی‬ ‫دەرەكی‪ ،‬بەڵكو بە هۆی هۆكارێكی ناوخۆیی‬ ‫رودەددا‪ ،‬كە هەمان قەیرانی ئابورییە كە لە‬ ‫ساڵی ‪ 2008‬ەوە دوای مایەپوچبوونی بانكی‬ ‫برایانی لهمان دەستی پێكرد‪ .‬هەڵسەنگاندنی‬ ‫نوسەرانی راپ��ۆرت ئ��ەوەی��ە‪ ،‬ك��ە دەبێت لە‬ ‫جێوپۆلتیكی هاوچەرخدا ئەو دیاردانە كە بەپێی‬ ‫پێویست تایبەتمەندی سەربازییان نییە بێنینە‬ ‫ئەژمار‪ .‬هەرچەندە هەڕەشە سەربازییەكان‬ ‫لە نێونەچوون ( وەك رووب��ەڕووب��وون��ەوەی‬ ‫چەكداری لە سوریا‪ ،‬هەڕەشەكانی پەیوەندیدار‬ ‫ب��ە ئ��ێ��ران ی���ا ج��ول��ەك��ان��ی ئ���ەم دوای��ی��ەی‬ ‫كۆریای باكور)‪ ،‬ئەو مەترسییە گەورانەی‬ ‫كە ئەمڕۆ لە بۆسەدایە بۆ كۆمەڵگەكان لە‬ ‫ج��ۆری ن��اس��ەرب��ازی��ن‪ :‬گ��ۆڕان��ی كەشوهەوا‪،‬‬ ‫دەرگیری ئابوری‪ ،‬تاوانی رێكخراو‪ ،‬شەڕە‬ ‫ئەلكترۆنیكییەكان‪ ،‬باڵوبوونەوەی نەخۆشییە‬ ‫گیرۆییەكان لە ئاستی كیشوەری و جیهانی یا‬ ‫خود كۆتایی هاتنی سەرچاوە سروشتییەكان‪.‬‬ ‫لەبارەی ئەم بابەتەی دوایی رایدەگەیەنێت‬ ‫یەكێك لەو سەرچاوانەی كە بە خێرایی زۆر‬ ‫بەرەو كۆتایی دەچێت ئاوی شیرینە‪ .‬لە ساڵی‬ ‫‪ 2030‬لە ‪ 60%‬دانیشتوانی جیهان توشی‬

‫«‪ »CIA‬ترسی لەوە‬ ‫هەیە كە تیرۆریزیم‬ ‫جیهادگەرا جێگای‬ ‫خۆی بە تیرۆریزمی‬ ‫ژینگەیی مەجازی‬ ‫بدات كە زۆر‬ ‫تۆقێنەرترە لەو‬

‫كێشەی دابینكردنی ئاو دەبن و ئەمەش دەتوانێت‬ ‫ببێتە هۆی روودانی « شەڕەكانی پەیوەندیدار‬ ‫بە ئ��او»‪ ...‬لە ب��ارەی مادە سوتەمەنییەكان‬ ‫ـ هیدروكربۆر ـ گەشبینی (‪)CIA‬زی��ات��ر لە‬ ‫پسپۆڕانی ژینگەیە‪ .‬بە هۆی تەكنەلۆژیاى نوێ‬ ‫شكانی هایدرۆلیك ( كە ژینگە ئالودە دەكەن)‬ ‫سودوەرگرتن لە نەوت و غازی نێو بەردەكان‪،‬‬ ‫دەب��ێ��ت بگاتە ئاستێكی ب���ەدەر‪ .‬هەنووكە‬ ‫ویالیەتە یەكگرتووەكان لە بەرهەمهێنانی غاز‬ ‫پشتی بە خ��ۆی بەستوە و لە ساڵی ‪2030‬‬ ‫لە بارەی نەوتیش پشت بە خۆی دەبەستێت‪.‬‬ ‫ئەم بابەتە دەبێتە هۆی دابەزینی تێچوونی‬ ‫بەرهەمی پیشەسازی و هاندەری گەڕانەوەی ئەو‬ ‫پیشەسازیانە دەبێت كە پێویستیان بە هێزی‬ ‫كار هەیە‪ .‬بەاڵم ئەگەر ویالیەتە یەكگرتووەكان‬ ‫ـ هاوردەكەری گەورەی مادە سوتەمەنییەكان‬ ‫ـ هاوردەكردنی خۆی رابگرێت‪ ،‬نرخی نەوت‬ ‫دادەبەزێت‪ .‬دەرئەنجامەكانی ئەم بابەتە بۆ ئەو‬ ‫واڵتانەی كە هەنوكە هەناردەكەری نەوتن چی‬ ‫دەبێت؟‬ ‫لە جیهانی سبەینێدا بۆ یەكەمینجار لە‬ ‫مێژووی مرۆڤدا‪ ،‬لە سەدا ‪60‬ی تاكەكان لە‬ ‫نێو شارەكاندا دەژی��ن‪ .‬لەالیەكی دیكەوە بە‬ ‫هۆی دابەزینی خێرای ئاستی هەژاری‪ ،‬چینی‬ ‫ناوەندی بااڵدەست دەبێت و ژمارەی ئەوان لە‬ ‫یەك ملیارەوە بۆ ‪ 3‬ملیار كەس بەرز دەبێتەوە‪.‬‬

‫ئەمە شۆڕشێكی گەورەیە كە هاوكات لەگەڵ‬ ‫دەرئەنجامی دیكەش‪ ،‬دەبێتە هۆی گۆڕانی‬ ‫گشتی لە خوی خۆراكی و زۆرتر بەرخۆریكردنی‬ ‫گۆشت لە ئاستی جیهانی‪ .‬ئەم بابەتە قەیرانی‬ ‫ژینگە توندتر دەك��ات چونكە بە شێوەیەكی‬ ‫بەرچاو رێژەی بەرهەمی ئاژەڵ و پەلەوەر زیاد‬ ‫دەكات كە ئەوەش لە ئاستی خۆیدا دەبێتە هۆی‬ ‫زیاتر بەكارهێنانی ئاو ( بۆ بەرهەمهێنانی‬ ‫ئالیف)‪ ،‬مادەی سوتەمەنی و كەڵك وەرگرتن‬ ‫لە كودەكان كە كاریگەری سلبی ئەو لە بواری‬ ‫بەرهەمهێنانی غازەكانی خانوی نایلۆنی و‬ ‫بەرزبوونەوەی گەرمای زەوی دەبێت‪.‬‬ ‫هەروەها راپۆرتەكە پێشبینی دەكات كە لە‬ ‫ساڵی ‪ 2030‬دانیشتوانی گۆیی زەوی ‪ 8.4‬ملیار‬ ‫كەس دەبێت و ئەم زۆربوونەی دانیشتوان لە‬ ‫هەموو شوێنێك جیا لە ئەفریقا رادەوەستێت‬ ‫و كۆنتروڵ دەكرێت‪ .‬لەمڕوەوە بە شێوەیەكی‬ ‫گشتی دانیشتوانی بە سااڵچووی دونیا زیاد‬ ‫دەك��ات‪ .‬لەالیەكی دیكەوە‪ ،‬پەیوەندی نێوان‬ ‫مرۆڤ و» تەكنەلۆژیای دروستكردنی ئەندام»‬ ‫دەبێـتە ه��ۆی پەلەكردن لە دروستكردنی‬ ‫نەوەی نوێی « رۆبۆت»ەكان و سەرهەڵدانی «‬ ‫سۆپەر مرۆڤەكان» كە توانایی ئەوەیان هەیە‬ ‫پرۆسەیەكی جەستەیی و زیهنی بێ وێنە بەرهەم‬ ‫بێنن‪.‬‬ ‫بە دەگمەن داه��ات��وو پێشبینی دەكرێت‪.‬‬ ‫بەاڵم دیسان نابێت لە خەیاڵكردن لە بارەی‬ ‫ئەو وەك ئاسۆیەك پشت گوێی بخەین لە كار‬ ‫بۆ بوونی ئامادەیی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ‬ ‫ئەگەری سەركەوتنە جیاوازەكان كە تەنها‬ ‫یەكێك لە ئەوان دەتوانێت رووبدات دوابكەوین‪.‬‬ ‫تەنانەت ئەگەر ( ه��ەروەه��ا كە پێشتریش‬ ‫وتمان) « ‪ »CIA‬روانگەیەكی زیهنی تایبەت‬ ‫بە خۆی لە ب��ارەی سوڕانی دونیاوە هەیە و‬ ‫ئەم روانگە بەستراوەتەوە بە پێویستیەكانی‬ ‫بەرگری و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاوە‪ .‬ئەم‬ ‫راپۆرتە ئامرازێكی كاری لە رادەبەدەر بەسودە‪.‬‬ ‫خوێندنەوەی ئەو یارمەتی ئێمە دەدات ئاگاداری‬ ‫گۆڕانە خێراكان بین‪ ،‬كە لە حاڵی رودان دان‬ ‫و لە بارەی ئەگەری دەستتێوەردان و كار بۆ‬ ‫گۆڕینی ئەوان‪ ،‬هەر یەك لە شوێنی خۆیدا‪،‬‬ ‫بیری لێبكەینەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی‬ ‫دادپەروەرانەتردا پشكمان هەبێت‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬لۆمۆند دیپلۆماتیكی فارسی‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪5‬‬


‫لەكۆنگرەی نەتەوەیی لەبرۆكسل‪:‬‬

‫«رۆژگار سەلماندی‪ ،‬كە پەكەكە هێزێكی ئازادیخوازی‬ ‫هەڵقواڵوی پێویستییە مێژووییەكانی نەتەوەی كوردە»‬

‫مەال بەختیار‪:‬‬ ‫ێ بەشی نەتەوەی كورد‬ ‫«ناكرێت س ‌‬ ‫بگات بەمافی چارەنوسی خۆی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەشێكی بمێنێتەوە بەبێئەوەی مافە‬ ‫دیموكراسییەكانی دابین بكرێت»‬ ‫ب‬

‫ب��ە ب���ەش���داری وەف����دی یەكێتیی‬ ‫نیشتمانیی ك��وردس��ت��ان‪ ،‬ك��ە دەق��ی‬ ‫وتاری هەڤاڵ مەال بەختیار‪ ،‬لێپرسراوی‬ ‫دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی‬ ‫نیشتمانی كوردستان‪ ،‬لەكۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫كوردستان (كەنەكە)‪ ،‬لەبرۆكسلی پایتەختی‬ ‫بەلجیكا‪ ،‬رۆژی ‪ 2013/5/25‬پێشكەشی كرد‪.‬‬

‫داڕشتنەوەی‪ :‬مەریوان عەلی‬ ‫‪6‬‬


‫ئامادەبووانی بەڕێز‪..‬‬ ‫ب���ەڕێ���وەب���ەران���ی چ��واردەه��ەم��ی��ن ك��ۆن��گ��رەی‬ ‫نەتەوەیی‪...‬‬ ‫میوانە ئازیزەكان‪...‬‬ ‫نوێنەری حزبەكان‪...‬‬ ‫خۆشحاڵین بەنوێنەرایەتی جەنابی‬ ‫م��ام ج���ەالل‪ ،‬س��ەرك��ردای��ەت��ی یەكێتیی‬ ‫نیشتمانی كوردستان‪ ،‬لەخزمەتتانداین‪،‬‬ ‫لەم كۆنگرەیەدا‪ ،‬كە لەهەلومەرجێكی‬ ‫هەستیارو چارەنوسساز بەڕێوەدەچێت‪.‬‬ ‫ئومێدەوارین‪ ،‬كۆنگرەكە بەدیقەت‬ ‫ل��ەس��ەر رووداوەك������ان‪ ،‬دی���اردەك���ان‪،‬‬ ‫دەرك���ەوت���ەك���ان‪ ،‬ه��ەل��وم��ەرج��ەك��ە‪،‬‬ ‫ف��ش��ارەك��ان‪ ،‬پیالنەكان بووەستێت‪،‬‬ ‫سەرەنجام بەلێكدانەوەیەكی بابەتی‪،‬‬ ‫ئ��ەوەی پێویستە كۆسپەكانی ب��ەردەم‬ ‫لێكتێگەیشتنی كوردایەتی الببرێت و‬ ‫ئاسۆیەكی روونتر‪ ،‬ب��ەرەو رزگاریی و‬ ‫بەدیهێنانی ستراتیجی دیموكراسی‪،‬‬ ‫ل��ەه��ەم��وو ب��ەش��ەك��ان��ی ك��وردس��ت��ان‪،‬‬ ‫بەدیبهێنێت‪.‬‬ ‫ئامادەبووان‪...‬‬ ‫ئێمە لەئەنقەرە‪ ،‬هەمووتان بیستتان‪،‬‬ ‫وتمان (دەبینی ئەی رەقیب‪ ،‬چۆن ماوە‬ ‫قەومی كورد زم��ان)‪ ،‬لەوێ‌ گرنگ بوو‬ ‫وابڵێین‪( ،‬دەبینی ئەی رەقیب‪ ،‬چۆن ماوە‬ ‫قەومی كورد زمان‪ ،‬خۆ زانیت نایشكێنێت‬ ‫دانەری تۆپی زەمان)‪.‬‬ ‫ئێستاش دەڵێین (دوا تیری كەوانی‬ ‫خ���ۆت ب��ه��اوێ��ژە ه��ەل��ە دوژم����ن‪ ،‬دوا‬

‫سەركەوتنی تۆیە‌و دوانوچی گەلە دوژمن‪،‬‬ ‫شەوی ترسانت سامی نەماوە‪ ،‬تاریك و‬ ‫روون��ە‪ ،‬بەئاسۆی ئەرخەوانیدا هەتاو‬ ‫لەودیو كەلە دوژم��ن)‪ ،‬ئەمە مامۆستا‬ ‫ئیبراهیم ئەحمەد‪ ،‬ساڵی (‪ )1945‬بۆ‬ ‫فاشست و نازییەكانی دنیا وتویەتی‪،‬‬ ‫پێشبینییەكەشی ه��ات��ەدی‪ ،‬دوا تیری‬ ‫خۆیان لەساڵی (‪)1945‬دا هاویشت‪،‬‬ ‫رووخان و هەتاهەتایە رسوابوون‪.‬‬ ‫ئێستاش هەلومەرج لەرۆژهەاڵت‪،‬‬ ‫لەناوچەكە‪ ،‬لەبەشەكانی كوردستان‪،‬‬ ‫لەناو چوار واڵتی داگیرو دابەشكراوی‬ ‫ك��وردس��ت��ان��دا‪ ،‬ه��ەل��وم��ەرج وای���ە‪ ،‬كە‬ ‫باوەڕموایە‪ ،‬دوا تیری خۆیان دەهاون‪.‬‬ ‫تیری زۆری��ان هاویشت سودی نەبوو‪،‬‬ ‫لەهەمانەی ئەواندا تیر نەما‪ ،‬تیری‬ ‫فاشستی‪ ،‬تیری داگ��ی��رك��ەری‪ ،‬تیری‬ ‫زەوت��ك��ردن��ی مافە دیموكراسییەكان‪،‬‬ ‫تیری ئەنفال‪ ،‬تیری كیمیاباران‪ ،‬تیری‬ ‫تەعریب‪ ،‬تیری تەهجیر‪ ،‬تیری تەفریس‪،‬‬ ‫تیری تەتریك‪ ،‬هیچ شتێك نەما نەیهاون!‬ ‫بەاڵم نەتەوەكەی ئێمە‪ ،‬هەروەكو گەنمی‬ ‫ئەسمەر وابوو‪ ،‬تاهاڕییان‪ ،‬هاڕییان‪،‬‬ ‫بەاڵم كەهاتە دەرەوە‪ ،‬سپی ترو گەشتر‬ ‫و جوانتر هاتە دەرەوە‪.‬‬ ‫ئێستاش دەبینین‪ ،‬ئ��ەوە باشوری‬ ‫كوردستان‪ ،‬بەمافی چارەنوس و فیدراڵ‬ ‫بۆ ئەم هەلومەرجە شاد بووە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫ب��اك��وری ك��وردس��ت��ان‪ ،‬گفتوگۆیەكی‬ ‫مێژوویی لەنێوان ك��ۆم��اری توركیاو‬ ‫پەكەكە و جەنابی ئ��ۆج��ەالن هەیە‪،‬‬ ‫ئەمە سەركەوتنێكی سیاسی ئێجگار‬

‫گەورەیە‪ .‬لەرۆژئاوای كوردستان‪-‬یش‪،‬‬ ‫شۆڤێنییەكانی سوریا هەرچییەكیان‬ ‫كرد‪ ،‬بەپشتێنەی سەوز‪ ،‬بەفاشییەت‪،‬‬ ‫بەسەركوتكردن‪ ،‬بەكوشتن‪ ،‬بەبڕین‪،‬‬ ‫بەدەركردن‪ ،‬بەتەعریب‪ ،‬هەموو شتێكیان‬ ‫كرد‪ ،‬دەنگی ئازادیخوازی ئەو بەشەی‬ ‫كوردستان كپ بكەنەوە‪ ،‬بەاڵم لەیەكەمین‬ ‫هەلدا كە هەڵكەوت‪ ،‬هەموو نەخشەكانی‬ ‫داگیركەران‪ ،‬پوچەڵ بوویەو سەرەنجام‬ ‫ئێستا دەبینین كە رۆژئاوای كوردستان‪،‬‬ ‫بوژاندنەوەیەكی كوردایەتی بەرچاوی‬ ‫بەخۆیەوە بینیوە‪ .‬نەدەوڵەت دەتوانێت‬ ‫كاریگەرییەكی ئەوتۆی هەبێت‪ ،‬نەهێزە‬ ‫سەلەفییە كۆنەپەرستەكان دەتوانن‪،‬‬ ‫وەك چۆن تەراتێن دەكەن لەناوچەكانی‬ ‫ت��ر‌و دەیانەوێت خەباتی دیموكراسی‬ ‫بەتاڵ بكەنەوە‪ ،‬بەوشێوەیە دەتوانن‬ ‫لەناوچە عەرەبنشینەكاندا‪ ،‬ت��اوان‬ ‫بەناوی راپەڕینەوە ئەنجام ب��دەن‪ ،‬كە‬ ‫خەریكە رووگ��ەی راپەڕینەكە دەگ��ۆڕن‬ ‫و دەب��ن��ە م��ای��ەی ئ���ەوەی گ��ەورەت��ری��ن‬ ‫سەركەوتن بەسەر بەشار ئەسەد لەبار‬ ‫ببرێت! بەاڵم خۆشبەختانە لەڕۆژئاوای‬ ‫كوردستاندا‪ ،‬هێزەكانی كوردایەتی ئەوێ‌‪،‬‬ ‫هێزەكانی پێشمەرگەی ئەوێ‌‪ ،‬توانیویانە‬ ‫بەشی زۆری كوردستان كۆنتڕۆڵ بكەن‌و‬ ‫لەسەری كانی كە ویستیان بێنە پێشەوە‪،‬‬ ‫سەركوتیان بكەن‪ ،‬دەستیان خۆشبێ‌‬ ‫پێشمەرگەكانی سەری كانی‪.‬‬ ‫ئ��ەگ��ەر س���ەری ك��ان��ی ب��گ��ی��رای��ە‪،‬‬ ‫ناوچەكانی تریش دەكەوتنە مەترسییەوە‪،‬‬ ‫ب��ەدب��ەخ��ت��ی ك���وردی���ش ل���ەوەدای���ە‪،‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪7‬‬


‫ئەمجارەش ل��ەرۆژئ��اوای كوردستان‌و‬ ‫لەرۆژهەاڵتدا‪ ،‬لەكاتێكدا راپەڕینی گەالنی‬ ‫رۆژهەاڵت بەرپادەبیت‪ ،‬كە ئەوە هەڵەیە‬ ‫پێیدەڵێن راپەڕینی بەهاری عەرەبی‪،‬‬ ‫هێزە دژە دیموكراتەكان‪ ،‬بەشێوەیەكی‬ ‫كاتی بەهێزترن لەهێزە دیموكراتە‬ ‫مەترسییەكی‬ ‫ئەمە‬ ‫راستەقینەكان‪،‬‬ ‫گ��ەورەی��ە‪ ،‬ك��ە دەب��ێ��ت لێپرسراوێتی‬ ‫هەڵبگرین و بەرنامەمان هەبێت بۆی‪ ،‬بە‬ ‫بەدیلێكی ستراتیجی هێزەكانی كوردایەتی‬ ‫لەهەر چ��وار پارچەكەی كوردستان‪،‬‬ ‫لەگەڵ هەموو هێزە دیموكراتیخوازەكانی‬ ‫رۆژه���ەاڵت���ی ن���اوەڕاس���ت‪ ،‬ب��اش باش‬ ‫بیری لێبكەینەوە‪ ،‬ئەوەندی دەتوانین‪،‬‬ ‫نەهێڵین ئەم هێزە دژە دیموكراتیانە‪ ،‬ئەم‬ ‫هەلومەرجە لەبارە مێژووییە‪ ،‬كە لەسەد‬ ‫ساڵی رابردودا هەڵنەكەوتوە‪ ،‬نەهێڵین‬ ‫جارێكی تر ئەمانە خەباتی ئ��ازادی‪،‬‬ ‫خەباتی دیموكراسی‪ ،‬خەباتی مەدەنی‪،‬‬ ‫خەباتی یەكسانی ژن و پیاو‪ ،‬لەباربەرن‬ ‫بەعەقڵییەتی‪،‬‬ ‫بەمینتالیتیەتی‪،‬‬ ‫و‬ ‫بەستراتیجییەتی سەلەفیەتی خۆیان‪،‬‬ ‫ج��ارێ��ك��ی ت��ر بەعەقڵییەتی تەسك‪،‬‬ ‫بەعەقڵییەتی سەركوت كردن‪ ،‬ئەم هەلە‬ ‫لەباربەرن‪ ،‬كە هەلێكی مێژووییە‌و نابێت‬ ‫لەبارببرێت‪ .‬ئەگەر ئەمانە دەتوانن‬ ‫لەناوچەكانی خۆیاندا‪ ،‬لەناوچەكانی‬ ‫عەرەبنشیندا بەحوكمی ئەو كەلەپورە‬ ‫گەورەیەی كە ئیسالم و سەلەفییەكان‬ ‫هەیانە‪ ،‬ئەگەر دەتوانن متمانەی رای‬ ‫گشتی بەالی خۆیاندا رابكێشن‪ ،‬بۆ ئەم‬ ‫بیرە سەلەفییە مەترسیدارە‪ ،‬ئەوا لەناو‬ ‫پارچەكانی كوردستاندا‪ ،‬نابێت بەهيچ‬ ‫شێوەیەك ئەو رێگەیە بتوانێت‪ ،‬رێگە‬ ‫بەڕێگە مێژووییەكانی كوردایەتی‪ ،‬رێگە‬ ‫مێژووییەكانی دیموكراتی لێژبكات‪،‬‬ ‫ب��ەپ��ێ��چ��ەوان��ەوە دەب��ێ��ت هێزەكانی‬ ‫ك��وردای��ەت��ی‪ ،‬یەكگرتوو‪ ،‬بەهێزێكی‬ ‫ئ��ەوت��ۆ بێینە م��ەی��دان‪ ،‬ك��ە هەلەكە‬ ‫لەرۆژهەاڵتدا نابێت لەدەست بدەین‪،‬‬ ‫بەڵكو بەپێچەوانەوە دەبێت پەرە بەهەلی‬

‫‪8‬‬

‫دیموكراسی بدەین‪.‬‬ ‫ئامادەبووان‪...‬‬ ‫ئێمە؛ تەنیا گ��ی��رۆدەی ئەوەنین‬ ‫ل��ەواڵت��ان��ی دەوروب����ەرم����ان‪ ،‬چ��وار‬ ‫داگیر هەیەو ه��ەب��ووەو هێشتا م��اون‪،‬‬ ‫ئێمە گ��ی��رۆدەی كەلەپورێكی سیاسی‬ ‫كۆمەاڵیەتی فەرهەنگی خراپیشین‪ ،‬ئێمە‬ ‫گ��ی��رۆدەی پێكهاتەی ناسیۆنالیستی‬ ‫دواكەوتوشین لەڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‪،‬‬ ‫ناسیۆنالیزمی عەرەبی‪ ،‬ناسیۆنالیزمی‬ ‫ت��ورك��ی‪ ،‬ناسیۆنالیزمی فارسی لەم‬ ‫واڵت���ان���ەی ك��ە ئێمە ح��وك��م دەك���ەن‪،‬‬ ‫ئەمانە ناسیۆنالیزمی مۆدێرن نین‪،‬‬ ‫ناسیۆنالیزمی كراوەنین‪ ،‬ناسیۆنالیزمی‬ ‫دیموكرات نین‪ ،‬ناسیۆنالیزمی زادەی‬ ‫لەدایكبووی شۆڕشی پیشەسازیی و‬ ‫رۆشنگەریی‌و رێنیسانس و چاكسازی‬ ‫دی��ن��ی ن��ی��ن‪ ،‬ئەمانە ناسیۆنالیزمی‬ ‫دواك���ەوت���ون‪ ،‬ك��ە ل��ەس��ەر بنەمایەكی‬ ‫الوازی پیشەسازی‪ ،‬تێكەڵ بەدین و‬ ‫مەزهەب‪ ،‬كۆنتڕۆڵی دەسەاڵتیان كردوەو‬ ‫دەیانەوێت بەزۆری زۆرداری عەقڵییەتی‬ ‫دواك��ەوت��وی��ی خۆیان (ناسیۆنالیزمی‬ ‫توركی‪ ،‬عەرەبی‪ ،‬فارسی)‪ ،‬كە بەدرێژایی‬ ‫مێژوو سەپاندوە‪ ،‬بەبێ‌ ئەوەی النیكەمی‬ ‫ئازادییەكان دابین بكەن‪ ،‬بەبێ‌ ئەوەی‬ ‫النیكەمی پێویستییەكانی رزگ��اری��ی و‬ ‫مافی چارەنوسی گەالنی وەك��و ئێمە‬ ‫لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‪ ،‬دابین بكەن‪.‬‬ ‫ئ��ەم ناسیۆنالیزمە دواك��ەوت��وە‪،‬‬ ‫ل��ەس��ەد س��اڵ��ی راب�����ردودا‪ ،‬جارێكیان‬ ‫ب��ەك��رێ��گ��ی��راوی��ان ب��ۆ ئیمپرالیزم و‬ ‫جارێكیشان پەنابردنیان بۆ دین‪ ،‬سوننی‬ ‫و ئینجا شیعە‪ ،‬ب��ەئ��ارەزووی خۆیان‬ ‫تەراتێنیان بەڕۆژهەاڵت و تەراتێنیان‬ ‫بەواڵتانی ئێمە كردوە‪.‬‬ ‫دواكەوتن لەبیری ناسیۆنالیستیدا‪،‬‬ ‫ك��ات��ێ��ك ك���ە دێ��ت��ە س���ەر دەس����ەاڵت‬ ‫مەترسییەكی ئێجگار گەورەیە‪ ،‬هەمیشە‬ ‫دواك��ەوت��ن‪ ،‬تێكەڵ بەمەزهەب‪ ،‬تێكەڵ‬ ‫بەدین‪ ،‬تێكەڵ بەدەسەاڵت و وابەستەبوون‬

‫بەسیستمەكانی س����ەردەم‪ ،‬هەمیشە‬ ‫ئەمانە‪ ،‬عەقڵی دڕندایەتی و شۆڤێنی‬ ‫و جارجاریش عەقڵییەتی فاشستیان‬ ‫لەمێژوودا بەرهەمهێناوە‪.‬‬ ‫ه��ەرب��ۆی��ە دەب��ی��ن��ی��ن رۆژه���ەاڵت���ی‬ ‫ناوەڕاست پشوو نادات‪ ،‬گەشە ناكات‪،‬‬ ‫دەوڵەمەندترین س��ەرچ��اوەك��ان��ی ژێر‬ ‫زەوی لەرۆژهەاڵتدایە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫رۆژه���ەاڵت ب���ەراورد بكە بەواڵتانی تر‬ ‫لەخزمەتگوزاری‪ ،‬ل��ەئ��ازادی‪ ،‬لەمافی‬ ‫ژن‪ ،‬ل���ەپ���ەروەردە‪ ،‬لەتەندروستی‪،‬‬ ‫لەئاوی خ��واردن��ەوە‪ ،‬لەپیشەسازی‪،‬‬ ‫لەپێشكەوتنی كۆمەاڵیەتی‪ ،‬لەهونەر‪،‬‬ ‫لەتەكنیك‪ ،‬لەوەرزش‪ ،‬لەهەموو شتێكی‬ ‫ژیان‪ ،‬رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬كە خاوەن‬ ‫دەوڵەمەندترین سامانی ژیانن‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا لەواڵتە هەرە دواكەوتووەكانی‬ ‫ژی��ان��ن‪ )25( .‬واڵت ل��ەدن��ی��ادا ئ��اوی‬ ‫خواردنەوەی باشی نییە‪ ،‬لەو ژمارەیەش‬ ‫شانزە واڵتیان لەواڵتانی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستن‪.‬‬ ‫ئێستا هەموو واڵتانی رۆژهەاڵتی‬ ‫ن��اوەڕاس��ت لەسەدا ح��ەوت كۆمپیوتەر‬ ‫بەكاردەهێنن‪ ،‬لەكاتێكدا لەئەفریقا‬ ‫ل��ەس��ەدا دوان���زە تێپەڕیوە‪ .‬ه��ەژاری‪،‬‬ ‫بێكاری‪ ،‬ب��ێ‌ سنور تەنگی بەخەڵك‬ ‫هەڵچنیوە‪ ،‬ئ���ازادی نیشتەجێبوون‪،‬‬ ‫ئازادی نامە گۆڕینەوە‪ ،‬ئازادی تەلەفۆن‬ ‫كردن لەم واڵتانەدا نییە‪ ،‬كە ئەمەش‬ ‫سادەترین جۆری ئازادییەكانی ژیانی‬ ‫خەڵكە‪.‬‬ ‫ئێمەی نەتەوەی ك��ورد لەهەرچوار‬ ‫پارچەكەی كوردستان‪ ،‬گیرۆدەی ئەو‬ ‫كەلتورە دواكەوتوەین‪ ،‬گیرۆدەی ئەو‬ ‫دەسەاڵتە دواكەوتوەین‪ ،‬گیرۆدەی ئەم‬ ‫جۆرە پێكهاتە ناسیۆنالیستە دواكەوتوەو‬ ‫گیرۆدەی ئەو ج��ۆرە دەس��ەاڵت و یاسا‬ ‫دواكەوتووەین‪ ،‬كە ئەم ناسیۆنالیستانە‬ ‫بەدیانهێناوە لەسەد ساڵی رابردودا‪.‬‬ ‫خۆشبەختانە‪ ،‬ئ��ەم راپەڕینانە‬ ‫لەكاتێكدا مەترسییەكانیمان باسكرد‪،‬‬


‫كە هێزە دژە دیموكراتییەكان‪ ،‬لەمیسر‪،‬‬ ‫لەتونس‪ ،‬لەسوریا خەریكە زاڵدەبن‪،‬‬ ‫ب���ەاڵم دوای دوو س��اڵ لەحوكمڕانی‬ ‫دەركەوت‪ ،‬كە ئەمانە ناتوانن حوكمڕانی‬ ‫دیموكراسی ئەم واڵتانە بكەن‪ ،‬بەدووساڵ‪،‬‬ ‫بۆ بەدووساڵ؟! لەبەرئەوەی سەردەمەكە‬ ‫یارمەتیان نادات‪ ،‬جارێكی تر سی ساڵ‬ ‫و چل ساڵ‪ ،‬بەم عەقڵییەتە دواكەوتوە‪،‬‬ ‫ب��ەم پ���رۆژە دواك���ەوت���وە‪ ،‬سەركەوتن‬ ‫بەدەستبهێنن و درێ���ژە بەحوكمڕانی‬ ‫خۆیان بدەن‪ .‬بۆیە ئێستا لەدوا راپرسیدا‬ ‫لەمیسر‪ ،‬لەسەدا بیست ئامادەن دەنگ بە‬ ‫محەمەد مورسی بدەن‪ ،‬ئێستا هەڵبژاردنی‬ ‫ئ��ازاد لەتونس‪ ،‬لەیەمەن‪ ،‬لەمەغریب‬ ‫بكرێت دەدۆڕێ���ن‪ ،‬هەڵبژاردن لەلیبیا‬ ‫كرا دۆڕان‪ ،‬هەروەها ئەگەر هەڵبژاردنی‬ ‫ئ��ازاد لەهەر الیەك بكەن ئەم هێزانە‪،‬‬ ‫كە هێزی نادیموكراتن دەدۆڕێن‪ .‬كەوابێ‌‬ ‫ئەمانە راستە لەالیەكەوە زیانیان هەیە‪،‬‬ ‫لەالیەكی ت��رەوە خۆشبەختانە‪ ،‬ئێمە‬ ‫كەوتوینەتە سەردەمێكەوە‪ ،‬كەوتوینەتە‬ ‫رۆژگ��ارێ��ك��ەوە‪ ،‬كە رۆژگ��اری گلۆباڵ‪-‬‬ ‫جیهانگیرییە‪ ،‬لەم رۆژگارەدا‪ ،‬بەبێگومان‬ ‫شۆڕشی زانیاریی‌و خێرایی بەدیهێنانی‬ ‫پێویستییەكان وادەكات هۆشیاری تاك‪،‬‬ ‫هۆشیاری چین‪ ،‬هۆشیاری كۆمەڵ‪،‬‬ ‫هۆشیاری نەتەوەو نیشتمان بەخێرایی‬ ‫دەچ��ێ��ت��ە پ��ێ��ش��ەوەو ب��ەزوت��ری��ن ك��ات‬ ‫تێگەیشتن لەدەسەاڵتی نادیموكراتی‪،‬‬ ‫دەچێتە ناو رای گشتی‌و رای گشتیش‬ ‫دەت��وان��ێ��ت زوو هەڵوێست لەهێزی‬ ‫نادیموكرات وەربگرێت‪.‬‬ ‫بۆیە دەبینین هەڵوێست وەرگرتن‬ ‫لەهێزە ن��ادی��م��وك��رات��ەك��ان‪ ،‬خێرایی‬ ‫بەخۆیەوە دیوەو ئەمەش دەبێتە مایەی‬ ‫ئەوەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬زووتر‪،‬‬ ‫زۆر زووتر لەئەوروپا كە سەدو پەنجا‬ ‫ساڵی خایاند‪ ،‬تا دیموكراسیان بەدیهێنا‪،‬‬ ‫رۆژه��ەاڵت��ی ن��اوەڕاس��ت ل��ەس��ەردەم��ی‬ ‫جیهانگیریدا‪ ،‬دەتوانێت دیموكراتی‬ ‫زووتر بەدیبهێنێت‪.‬‬

‫ئەم ناسیۆنالیزمە‬ ‫دواكەوتوە‪ ،‬لەسەد‬ ‫ساڵی رابردودا‪،‬‬ ‫جارێكیان‬ ‫بەكرێگیراویان‬ ‫بۆ ئیمپرالیزم‬ ‫و جارێكیشان‬ ‫پەنابردنیان بۆ دین‪،‬‬ ‫تەراتێنیان بەڕۆژهەاڵت‬ ‫و تەراتێنیان بەواڵتانی‬ ‫ئێمە كردوە‬

‫ئەم سەردەمە‪ ،‬كە سەردەمی خێرایی‬ ‫تێگەیشتنە لەهێزە نادیموكراتەكان‪،‬‬ ‫زوو هەڵوێست وەرگرتنە لەهێزە دژە‬ ‫دیموكراتییەكان‪ ،‬ئ��ەم س��ەردەم��ە زۆر‬ ‫لەسودی خەباتی نەتەوەیی رزگاریی‬ ‫دی��م��وك��رات��ی گ��ەالن��ی وەك ئێمەیە‪،‬‬ ‫ك��ە س��ەرەن��ج��ام وەك ن��ەت��ەوەی ك��ورد‬ ‫لەچەند سااڵنی ئایندەدا‪ ،‬دەتوانین‬ ‫سودێكی زۆر لەهەلومەرجی جیهانی‬ ‫وەربگرین‪ ،‬بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجە‬ ‫ستراتیجییەكانمان بەدیبهێنین‪.‬‬ ‫ئێستاش ئ��ەوەی كەوتوینەتە سەر‬ ‫ڕێ‌‪ ،‬لەباكور‪ ،‬لەرۆژئاوا‪ ،‬لەباشوریش‬ ‫ئ��ەو دەس��ەاڵت��ە فیدراڵییەمان هەیە‪،‬‬ ‫بەبێگومان ئەمەش سەركەوتنێكی ئێجگار‬ ‫گەورەیەو ب��ەرەو پێشەوە دەڕوات‪ .‬بۆ‬ ‫بەرەو پێشەوە دەڕوات؟!‬ ‫یەكەم؛ بزوتنەوەی نەتەوەیی ئێمە‪،‬‬ ‫هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ چوارگۆشەی‬ ‫یەكەم‪ .‬دووەمیش؛ حكومەتەكان هەرگیز‬ ‫ناتوانن‪ ،‬وەك سەد ساڵی رابردو جارێكی‬

‫تر رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬بەپیالنەكانی‬ ‫ن��ێ��وان خ��ۆی��ان‪ ،‬ب��ەب��ەرژەوەن��دی��ی��ە‬ ‫تەسكەكانی نێوان خۆیان‪ ،‬نەك ناتوانن‬ ‫ئیدارەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و ناوچەكە‬ ‫بكەن‪ ،‬بەڵكو ئیدارەی واڵتانی ناوخۆشیان‬ ‫پێناكرێت‪ ،‬بۆیە ئێستا دەوڵەتێكی وەك‬ ‫توركیا‪ ،‬كارێكی ئێجگار باشی كردوە‪،‬‬ ‫پێش ئ��ەوەی قەیرانەكانی قوڵببنەوەو‬ ‫بتەقنەوە‪ ،‬لەكورد‪-‬ەوە دەستپێدەكات‪،‬‬ ‫دەیانەوێت دەستور بگۆڕن‌و چارەسەری‬ ‫كێشەكانی ناوخۆی دەك��ات‪ ،‬كە وەك‬ ‫یەكێتیی نیشتمانی كوردستان‪ ،‬پڕ بەدڵ‬ ‫ئومێدەوارین ئەو گفتوگۆیە لەتوركیا‬ ‫بگاتە رێكەوتنی سیاسی‪ ،‬بگاتە گۆڕینی‬ ‫دەستورو بگاتە ئ��ەوەی كە پەرلەمانی‬ ‫توركیا دوا بڕیار بدات‪ .‬بێگومان ئەمەش‬ ‫لەبەرژەوەندی گەالنی توركیا دەبێت‪،‬‬ ‫لەبەرژەوەندی كورد و تورك و عەلەوی‬ ‫و ئەرمەنی و چەركەس و گەالنی ترەوە‬ ‫دەبێت‪ ،‬بەپێچەوانەشەوە‪ ،‬تراجیدیاكانی‬ ‫سەد ساڵی رابردو روودەداتەوە!‪.‬‬ ‫ئۆپۆزسیۆنی سوریاش‪ ،‬بوغرا نەبن‬ ‫بەوەی كە ئۆپۆزسیۆنن و پشتیوانییەكی‬ ‫جیهانیان هەیە‪ ،‬تەنها رێگە چارەیەك‬ ‫ل��ەب��ەردەم��ی��ان��دا‪ ،‬ئ��ەوەی��ە ك��ە مافی‬ ‫دیموكراسی گەالنی سوریا دابین بكەن‌و‬ ‫مافی چارەنوسی كوردیش لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان دابین بكەن‪ .‬بێگومان ئێران‌و‬ ‫رۆژه��ەاڵت��ی كوردستانیش‪ ،‬ناكرێت‬ ‫بمێنێتەوە‪،‬‬ ‫بەوشێویە‬ ‫هەتاهەتایە‬ ‫ئ��ەو واڵت��ەو رۆژه��ەاڵت��ی كوردستانیش‬ ‫دەبێت بەمافی چارەنوسی خۆی بگات‪،‬‬ ‫ناكرێت سێ‌ بەشی نەتەوەی كورد بگات‬ ‫بەمافی چارەنوسی خۆی‪ ،‬بەاڵم بەشێكی‬ ‫نەتەوەكە بمێنێتەوە بەبێئەوەی مافە‬ ‫دیموكراسییەكانی دابین بكرێت‪.‬‬ ‫ئێمە كاتێك ئ���اوڕ ل��ەو م��ێ��ژووە‬ ‫دەدەی���ن���ەوە‪ ،‬بەشبەحاڵی یەكێتیی‬ ‫نیشتمانی ك���وردس���ت���ان‪ ،‬ش��ان��ازی‬ ‫پێوەدەكەین‪ ،‬كە بەشێكین لەو خەباتە‬ ‫رزگ��اری��ی و دیموكراسییە‪ ،‬خۆشمان‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪9‬‬


‫ب��ەوە دەزان��ی��ن كە هەمیشە پشتیوانی‬ ‫خەباتی رزگاریی‌و دیموكراسی بەشەكانی‬ ‫كوردستان بووین‪ ،‬خۆشحاڵیشین كە‬ ‫دەستمان لەخوێنی هیچ تێكۆشەرێكی‬ ‫بەشەكانی كوردستان تێكەاڵو نییەو‬ ‫هێزی پشتیوان لەرۆژهەاڵتی كوردستان‪،‬‬ ‫شوناسی كوردایەتی یەكێتیی نیشتمانی‬ ‫كوردستانە‪ .‬ئەمەش تاكتیك نەبووە‬ ‫س��ەب��ارەت بەیەكێتیی‪ ،‬بەڵكو ئەم‬ ‫ستراتیجە‪ ،‬پرنسیپە و نایگۆڕین‪ ،‬هەتا‬ ‫نەتەوەكەمان‪ ،‬بەمافی چارەنوسی خۆی‬ ‫دەگات‪.‬‬ ‫ئێوەش‪ ،‬ئەی هەڤااڵن‪ ،‬ئەی دۆستان‪،‬‬ ‫ئەی ئەندامانی كۆنگرە‪..‬‬ ‫لەهەلومەرجی ئێستا‪ ،‬كە لەسەرەتاوە‬ ‫ئاماژەم پێكرد‪ ،‬هەلومەرجێكی سەراپا‬ ‫ج��ی��اوازە‪ ،‬ل��ەچ��واردە ساڵ لەمەوبەر‪.‬‬ ‫چواردەساڵ لەمەوبەر باشوری كوردستان‬ ‫شەڕی ناوخۆ بوو‪ ،‬چواردەساڵ لەمەوبەر‬ ‫لەرۆژئاوای كوردستان‪ ،‬كەس پێشبینی‬ ‫نەدەكرد‪ ،‬كە راپەڕینێكی گەورەی ئاوا‪،‬‬ ‫بتوانێت هاوكێشە سیاسییەكان بگۆڕێت‪.‬‬ ‫چواردەساڵ لەمەوبەر خۆتان دەزانن‪،‬‬ ‫كە جەنابی ئۆجەالن‪ ،‬پەكەكە پیالنێكی‬ ‫گەورەیان لەسەر بوو‪ ،‬خەباتی مەدەنی و‬ ‫دیموكراتی لەباكوری كوردستان پیالنێكی‬ ‫گەورەیان لەسەر بوو‪ ،‬دواتر هەر بەو‬ ‫پیالنە‪ ،‬بەڕێز ئ��ۆج��ەالن‪-‬ی��ان خستە‬ ‫زیندانەوە‌و جەنەڕاڵە شۆڤێنییەكانی‬ ‫توركیا‪ ،‬ب��اوەڕی��ان واب���وو‪ ،‬دەتوانن‬ ‫پەكەكە ب��ەئ��ارەزووی خۆیان بهاڕن‪،‬‬ ‫بەاڵم سەرەنجام رۆژگار سەلماندی‪ ،‬كە‬ ‫پەكەكە هێزێكی ئازادیخوازی هەڵقواڵوی‬ ‫پێویستییە مێژووییەكانی نەتەوەی‬ ‫كوردە‪ ،‬هی گەلی باكوری كوردستانە‌و‬ ‫سەرەنجام پەكەكە خۆی ڕاگرت‪ ،‬بەڕێز‬ ‫ئۆجەالن بەسەربەرزی لەزیندان مایەوە‪،‬‬ ‫بزوتنەوەی مەدەنی لەئەستەنبوڵ و‬ ‫لەئەنقەرە‪ ،‬لەهەموو شارەكانی باكوری‬

‫‪10‬‬

‫بەڕێز ئۆجەالن دەتوانێت‬ ‫هاوكێشەكان‬ ‫بەشێوەیەك بگۆڕێت‪،‬‬ ‫لەزینداندا گفتوگۆی‬ ‫لەگەڵ بكرێت‪،‬‬ ‫بۆئەوەی مافە سیاسی‌و‬ ‫دیموكراتییەكانی‬ ‫كورد بەدیبهێنێت‬

‫كوردستان‪ ،‬هەتادێت پەرەدەسەنێت‌و‬ ‫ئێستا كورد لەالیەكەوە لەسەرشەقامەكان‬ ‫بەخەباتی م��ەدەن��ی‪ ،‬خەبات دەك��ات‪.‬‬ ‫لەالیەكی ت���رەوە لەپەرلەمان زیاتر‬ ‫لەپەنجا نوێنەر‪ ،‬نوێنەرایەتی دەكات‪،‬‬ ‫ل��ەوالش��ەوە پەكەكە‪ ،‬بەڕێز ئۆجەالن‬ ‫دەتوانێت هاوكێشەكان بەشێوەیەك‬ ‫بگۆڕێت‪ ،‬لەزینداندا گفتوگۆی لەگەڵ‬ ‫ب��ك��رێ��ت‪ ،‬ب���ۆئ���ەوەی م��اف��ە سیاسی‌و‬ ‫دیموكراتییەكانی كورد بەدیبهێنێت‪.‬‬ ‫ئ��ەم ئ��اڵ��وگ��ۆڕە لەهاوكێشەكان‪،‬‬ ‫ل��ەدۆخ��ی س��ی��اس��ی‪ ،‬ل��ەه��ەل��وم��ەرج��ی‬ ‫سیاسی‪ ،‬دەیسەلمێنێت كە هەلومەرجێكی‬ ‫لەبارە بۆ ئێوە‌و بۆ هەموو الیەكمان‪،‬‬ ‫هیوادارین ئەم كۆنگرەیە سەركەوتووبێت‪،‬‬ ‫بەهەڵسەنگاندنی بەخەباتی چواردە ساڵی‬ ‫لەمەوبەرتان‌و بەداڕشتنی بەرنامەیەكی‬ ‫تازە‪ .‬بێگومان ئێستاش هەموومان كە‬ ‫لەسەروبەندی ئ��ەوەی��ن كۆنگرەیەكی‬ ‫نەتەوەیی ببەستین‪ ،‬دووس��اڵ زیاترە‬ ‫قسە ل��ەس��ەر ك��ۆن��گ��رەی ن��ەت��ەوەی��ی‌و‬

‫كۆنگرەی هاوكاریی دیموكراسی لەنێوان‬ ‫بەشەكانی كوردستان دەكەین‪ ،‬دڵنیام‬ ‫ئەم گفتوگۆیە لەباكوری كوردستان‪،‬‬ ‫دوو هەنگاوی تر باش بچێتە پێشەوەو‬ ‫رۆژئاوای كوردستانیش بتوانێت توانای‬ ‫خ��ۆی بچەسپێنێت‌و وا لەئۆپۆزسیۆن‬ ‫بكات‪ ،‬مل كەچ بكات لەئاستی خواستە‬ ‫دیموكراتییەكانی گەلەكەمان لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان‪ ،‬بەدڵنییاییەوە كۆنگرەی‬ ‫ن��ەت��ەوەی��ی دەت��وان��ێ��ت لەپایتەختی‬ ‫ك��وردس��ت��ان لەهەولێر‪ ،‬سەركەوتنی‬ ‫گەورە بەدەستبهێنێت‌و ببێت بەچەترێكی‬ ‫ف���راوان���ت���ر‪ ،‬ب��ۆ ه��ەم��وو ه��ێ��زەك��ان��ی‬ ‫ك��وردای��ەت��ی‪ ،‬لەپێناو م��اف��ی چ��ارەی‬ ‫خۆنوسینی گەلەكەمان‪.‬‬ ‫ساڵوتان لێبێت‪...‬‬ ‫ساڵو لەهەموو شەهیدانی كوردستان‪،‬‬ ‫ل��ەه��ەم��وو ب��ەش��ەك��ان��ی ك��وردس��ت��ان‪،‬‬ ‫س�ڵاو ل��ەه��ەم��وو ئ��ەو تێكۆشەرانەی‬ ‫لەهەر سەنگەرێك ب��ن‪ ،‬لەسەنگەری‬ ‫رۆژئ��اوا بن‪ ،‬لەسەنگەری باكور بن‪،‬‬ ‫لەسەنگەری رۆژهەاڵت بن‪ ،‬لەسەنگەری‬ ‫كەركوك و خانەقین و شەنگال و هەموو‬ ‫ن��اوچ��ە داب��ڕێ��ن��راوەك��ان��ی ك��وردس��ت��ان‬ ‫ب���ن‪ ،‬ل��ەپ��ێ��ن��او ك��وردس��ت��ان��ی ئ���ازاد‪،‬‬ ‫لەپێناو كوردستانی رزگ��ار‪ ،‬لەپێناو‬ ‫كوردستانێك كە دیموكراسی راستەقینە‬ ‫بەدیبهێنێت‪ ،‬ئۆپۆزسیۆنیش بتوانێت‬ ‫بەوپەڕی سەربەستی‪ ،‬ئەركەكانی خۆی‬ ‫رابپەڕێنێت‪.‬‬ ‫س��وپ��اس ب��ۆ ئ��ێ��وەش ه��ەڤ��ااڵن��ی‬ ‫س��ەرپ��ەرش��ت��ی��اری ك��ۆن��گ��رەك��ە‪ ،‬كە‬ ‫لێتانگێڕاینەوە ئامادەبین‪ ،‬باوەڕموایە‬ ‫كە ئامادەبوونیشمان پشتیوانییەكی روون‬ ‫و رۆشنە بۆ كۆنگرەكەتان‪ ،‬بۆ خەباتتان‬ ‫لەپێناو ئازادی و دیموكراسی‪.‬‬ ‫زۆر سوپاس‬


‫حوكمی زاتی لە عێراق و گفتوگۆ لە توركیا‬

‫«ملمالنێكان لەگەڵ بەغداد‪ ،‬بووەتە هۆی نزیك‬ ‫بوونەوەیەكی چاوەڕوان نەكراوی نێوان‬

‫ئەنقەرە و‬

‫هەولێر»‬

‫هـ‬

‫هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان‪ ،‬شارێكە لە گەرماوگەرمی گەشەدا‪ ،‬ناوەندی بازرگانی‪ ،‬فرۆشگای گەورە‪ ،‬میوانخانە‬ ‫و تەالر و باڵەخانەی بەرز‪ ،‬شوێنی خانوە تەریك كەوتوە خشتیەكانی گرتوەتەوە‪ .‬دەوروبەری شار پڕە لە گەڕەك و كۆالنگەلێك‬ ‫كە یان تازە دروستكراون یان لە دروستكردندان بۆ ئەوەی توێژە مامناوەندەكان لە خۆیاندا جێگیر بكەن‪ ,‬دوكانەكان كەرەستەی‬ ‫بیناسازی‪ ،‬كەلو پەلی ناوماڵ و كەرەستەی كاربایی دەخەنەڕوو‪ .‬جمەی ئۆتۆمبیلی (‪)4×4‬ڕێڕەوە پان و بەرینەكانی شاری ئاخنیوە‪.‬‬ ‫عێراقیەكان لە سەرتاسەری واڵتەوە‪ ،‬بۆ گەشت و گوزار و كار و كاسپی روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن‪ .‬بازرگانانی لوبنانی‪،‬‬ ‫كاسبكارانی تورك‪ ،‬كرێكارانی هندی و بەنگالدیشی و ئێران پۆل پۆل روو لەو شارە دەكەن‪.‬‬

‫‪Vicken Cheterian‬‬

‫لە فارسییەوە‪ :‬باوان عومەر‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪11‬‬


‫ئاسایش و پ���ارەی ن���ەوت‪ ،‬پارێزگا‬ ‫تەپ و تۆزاویەكەی پێشووی كوردستانی‬ ‫عێراقی ك��ردوەت��ە پانتاییەك بۆ ئارامی‬ ‫و گۆشەیەكی دەروازەی رۆژ بۆ تێكڕای‬ ‫ناوچەكە‪ ،‬بەاڵم ئەم گەشە و خۆش بژێویە‬ ‫سیمای شاراوەشی تێدایە‪ ،‬وابەستەبوون بە‬ ‫زێڕی رەش بەرپرسانی هەرێمی گەیاندوەتە‬ ‫ێ خستوە‪،‬‬ ‫شوێنێك كە كشتوكاڵیان پشتگو ‌‬ ‫لە ئێستادا زیاتر زۆرب��ەی ك��ەل و پەلە‬ ‫خۆراكیەكان لە دەرەوە ه��اوردە دەكرێت‪.‬‬ ‫ئەوەش نادادپەروەری زیاتر لە كۆمەڵگەدا‬ ‫باڵودەكاتەوە‪.‬‬ ‫مێژوو لەگەڵ كورد بە خراپە مامەڵەی‬ ‫ك��ردوە‪ .‬دوای هەرەسهێنانی ئیمپراتۆری‬ ‫عوسمانی‪ ،‬كاتێك كە زلهێزانی ئەوروپی‬ ‫س��ن��وری نوێیان دادەڕش����ت‪ ،‬ك��وردەك��ان‬ ‫ێ‬ ‫فەرامۆش كران‪ ،‬لە هەبوونی دەوڵەت ب ‌‬ ‫بەشكران و بە سەر چوار واڵتدا دابەشكران‪،‬‬ ‫ع��ێ��راق‪ ،‬ئ��ێ��ران‪ ،‬س��وری��ا‪ ،‬توركیا‪ .‬لەو‬ ‫س��ەردەم��ەدا ب��زوت��ن��ەوەی ن��ەت��ەوەی كورد‬ ‫بنەمایەكی الوازی هەبوو‪ ،‬بەاڵم پەراوێز‬ ‫خستن و جیاكاری و سەركوت بەرەو ئەوە‬ ‫دەچ��وو كە بزوتنەوەی ك��وردەك��ان كە لە‬ ‫هەڵكشان و داكشان بێ‌ بەری نەبوو پێشيى‬ ‫بخات‪ .‬جابر خەدیری مێژوونوس وەبیری‬ ‫دەهێنێـتەوە كە «ك��وردەك��ان تا رادەی��ەك‬ ‫خ��ۆی��ان ب��ەرپ��رس��ی چ��ەرم��ەس��ەری��ەك��ان��ی‬ ‫راب��ردون‪ ،‬لێكدابڕان و پرژوباڵوی ئەوان‬ ‫رەنگدانەوەی ئەمارەتی پێشووی كوردەكان و‬ ‫پاڵنەری بیری خێڵەكییە كە هێشتا لە پارتە‬ ‫سیاسیەكاندا ماوەتەوە‪».‬‬ ‫ملمالنێ لەسەر كەركوك‪ ،‬پەیوەندییەكانی نێوان‬ ‫هەرێم و بەغدا قورستردەكات‬ ‫ئێستا غەدیر خۆشحاڵە كە (یەكەمجار‬ ‫لە سەردەمی نوێدا‪ ،‬مێژوو بەختی بەڕووی‬ ‫كوردەكاندا كردوەتەوە‪ .‬هەموو شتێك بە‬ ‫لەشكركێشی عێراق بۆ سەر كوەیت لە ساڵی‬ ‫(‪ )1990‬و راپەڕینی كوردەكان كە دوای ئەوە‬ ‫روویدا دەستیپێكرد‪ .‬جێگیركردنی هێڵی دژە‬ ‫فڕین كە ئەمریكا لە دژی هێزە ئاسمانیەكانی‬ ‫عێراق جێگیریكرد‪ ،‬هەرێمی كوردستانی كردە‬ ‫پەناگەیەكی پارێزراو لە رمبازی حكومەتی‬

‫‪12‬‬

‫ئەم گەشە و خۆش‬ ‫بژێویە سیمای‬ ‫شاراوەشی تێدایە‪,‬‬ ‫وابەستەبوون بە زێڕی‬ ‫رەش بەرپرسانی‬ ‫هەرێمی گەیاندوەتە‬ ‫شوێنێك كە‬ ‫كشتوكاڵیان‬ ‫پشتگوێ‌ خستوە‬

‫ناوەندی‪ ،‬لە بارودۆخێكی وەها سەخت و‬ ‫دژواردا كە هێشتا رژێمی سەدام مابوويەوە‪،‬‬ ‫هەڵبژاردنی پەرلەمانی مسۆگەر كرد»‪ .‬بۆ‬ ‫یەكەمجار‪ ،‬كوردەكانی عێراق‪ ،‬زلهێزێكیان‬ ‫لە ناوچەیەكی دورەدەستی وەكو ئەمریكا‬ ‫پشتیوان بوو‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪2003‬دا‪ ،‬لەشكركێشی بۆ سەر‬ ‫عێراق(‪ )1‬روخاندنی دیكتاتۆری بەعس‪،‬‬ ‫دەرفەتی ئەوەی بە پێشمەرگە كوردەكاندا‬ ‫بۆ ئەوەی بەرەو باشور بەڕێبكەون و دەست‬ ‫بەسەر بەشێكی زۆر لە جبەخانەكانی‬ ‫عێراقدا بگرن‪ ،‬بە رەسمی ناسینی مافی‬ ‫هەرێمی كوردستان لە دەس��ت��وری ساڵی‬ ‫(‪)2005‬دا‪ ،‬بووە هۆی چاندنی هیوا لە دڵی‬ ‫كوردەكانی پارچەكانی تری كوردستاندا و‬ ‫ئاستی داخوازییەكانی ئەوانی بەرزكردەوە‪.‬‬ ‫پێكهێنانی هەرێمی ك���وردی ب��ە حوكمی‬ ‫زات��ی��ەوە‪ ،‬پ��ەرل��ەم��ان و پێشمەرگەی بە‬ ‫رەسمی ناسێنراو‪ ،‬قەڵەمڕەوی كوردستانی‬ ‫ك��ردە ناوەندی لێكۆڵینەوە و توێژینەوە‬ ‫سەبارەت بە ك��ورد و لە ئاستی سیاسی‬ ‫خۆرهەاڵتی ن��اوەڕاس��ت��دا رۆڵێكی چاالك‬

‫و ئەكتیڤی گێڕا‪ .‬كاتێك كە هێزەكانی‬ ‫ئەمریكا رژێمەكەی س��ەدام حسێنیان لە‬ ‫ناوبرد‪ ،‬كوردەكانی عێراق خاوەنی تەنها‬ ‫هێزی رێكخراو و ئامادەبوون‪ .‬لەو رووەوە‬ ‫توانیان پاڵپشتێكی گرنگ بۆ سوپا پێكبێنن‬ ‫و بوون بە ناوكی سەرەكی سوپای نیشتمانی‬ ‫نوێ‌‪ .‬لەم رووەوە ژمارەیەكی بەرچاو لە‬ ‫كاربەدەستانی عێراق كوردن‪ ،‬لە تاڵەبانی‬ ‫سەرۆك كۆمارەوە بگرە تا هۆشیار زێباری‬ ‫وەزی��ری درەوە و ژەن��ەڕاڵ بابەكر زێباری‬ ‫سوپاساالری عێراق‪.‬‬ ‫بەاڵم بەشداری كوردەكان لە دەسەاڵتی‬ ‫ع��ێ��راق��دا ن��ەب��ووەت��ە ه��ۆی دروستكردنی‬ ‫ه��ەژم��ون��ی��ەك��ی س��ی��اس��ی راس��ت��ەق��ی��ن��ە‪،‬‬ ‫نمونەكەشی ئەو قەیرانەیە كە لە مانگی‬ ‫نۆڤەمبەری (‪)2012‬دا لە نێوان نوری مالیكی‬ ‫و حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتەئاراوە‪.‬‬ ‫لە مانگی تەموزی (‪)2012‬دا نوری مالیكی‬ ‫سوپایەكی نوێی بە ن��اوی فەرماندەیی‬ ‫ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە پێكهێنا‪ .‬ژەنەڕاڵ‬ ‫عەبدولئەمیر زەیدی فەرماندەی ئەو سوپایە‪،‬‬ ‫هێزێكی پیادە و زرێپۆشی لە ناوچەیەكی‬ ‫باشوری كەركوك و دواتر لە مانگی ئازاری‬ ‫(‪)2013‬دا‪ ،‬لە قەزای شەنگار جێگیركرد كە‬ ‫زۆربەی دانیشتوانەكەی كورد و ئێزیدین(‪.)2‬‬ ‫سەركردەكانی كورد توشی نیگەرانی بوون و‬ ‫هەزاران پێشمەرگەیان رەوانەی ئەو ناوچەیە‬ ‫ێ بە راستی لە‬ ‫كرد‪ .‬مەترسی جەنگێكی نو ‌‬ ‫ئارادایە و گفتوگۆكانی نێوان ئەو دوو الیەنە‬ ‫ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە‪.‬‬ ‫سیاسەتمەدارانی كوردی عێراق‪ ،‬هەرێمی‬ ‫كوردستان بە پەناگەیەك بۆ كەمینەكان‬ ‫لەقەڵەم دەدەن‪ ،‬ئەمەش تێڕوانینێكی تا‬ ‫رادەی��ەك مەبدەئیانە و ساویلكانەیە‪ .‬لە‬ ‫گ��ەڕەك��ی عەنكاوەی هەولێر‪ ،‬كەمینەی‬ ‫مەسیحی بە دڵنیایەوە شێوازی نەریتی‬ ‫ژیانی خۆیانیان پاراستوە‪ ،‬ئەگەر چی لە‬ ‫راب��ردودا بە شێوەیەك دژایەتی كۆمەڵگە‬ ‫مەسیحیە ج��ۆراوج��ۆرەك��ان ك��راوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بە هۆی ئەو سەركوتەی كە لە سەردەمی‬ ‫فەرمانڕەوایی بەعسدا دەره��ەق بە كورد‪،‬‬ ‫كلدۆ ئاشوریەكان و ئێزیدیەكان(‪ )3‬ئەنجام‬ ‫دەدرا‪ ،‬هەستێكی هاودڵی و هاوخەمی لە‬


‫نێوانیاندا پێكهێنابوو‪ ،‬ب��ەاڵم هێشتا لە‬ ‫كەركوك ملمالنێكان لە نێوان حكومەت و‬ ‫پۆلیسدا كە زۆربەیان كوردن و دانیشتوانی‬ ‫توركمان و عەرەبدا بەردەوامە‪.‬‬ ‫كێشەی كەركوك یەكێك لە میراتەكانی‬ ‫سەردەمی فەرمانڕەوایی رژێمی بەعسە‪،‬‬ ‫س��ەردەم��ێ��ك ك��ە ب��ەغ��داد ب��ە سەپاندنی‬ ‫س��ی��اس��ەت��ی ب��ە ع��ەرەب��ك��ردن��ی ن��اوچ��ە‬ ‫ستراتیژیەكان خەریك دەب��وو كە رێژەی‬ ‫لە (‪ )10%‬یەدەگی سوتەمەنی واڵت لەخۆ‬ ‫دەگرێت‪ ،‬لەو سەردەمەدا سێسەد هەزار كورد‬ ‫و ئاشوری و كلدانی و ئێزیدیان لە زێدی‬ ‫خۆیان دورخستەوە و خێڵە عەرەبەكانیان‬ ‫لە شوێنی ئ��ەوان جێگیركرد‪ .‬هەندێك لە‬ ‫دانیشتووە نوێیەكان خەڵكی ئەنبار و‬ ‫ئەوانی تریش لە شیعەكانی باشور بوون‬ ‫‪.‬دوای لەشكركێشی ئەمریكا‪ ،‬پێشمەرگە‬ ‫كۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەیان بەدەستەوە‬ ‫گرت‪ .‬مادەی (‪)140‬ی دەستور بە هاندانی‬ ‫كۆچپێكراوە عەرەبەكان بۆ گەڕانەوە بۆ‬ ‫زێدی خۆیان بڕیاری قەرەبووكردنەوەیانی‬ ‫داوە‪ .‬بڕیاروایە لە ئەنجامی ئەم پرۆسەیەدا‪،‬‬ ‫وەك��و دەسپێكی راپ��رس��ی سەرژمێرییەك‬ ‫ئەنجام بدرێت بۆ ئ��ەوەی روونبێتەوە كە‬ ‫ئایا ئەو ناوچەیە بخرێتە سەر كوردستان‬ ‫یان نا‪ .‬ئەم راپرسیە كە لە پێشدا بۆ ساڵی‬ ‫‪ 2007‬پێشبینی كرابوو‪ ،‬بۆ كاتێكی نادیار‬ ‫دواخراوە‪.‬‬ ‫دۆخی كەركوك ئاوێنەی ملمالنێی نێوان‬ ‫ع��ەرەب و ك��ورد و دەرخستەی ملمالنێی‬ ‫نێوان بەغداد و هەولێرە(‪)4‬شاری هەولێر‬ ‫خۆی بەشێكە لە ناوچەی جێناكۆكی نێوان‬ ‫ئەو دوانە كە بەرەو باشور تا پارێزگاكانی‬ ‫سەالحەدین و دیالە(بە ك��وردی سیروان)‬ ‫درێ��ژ ب��ووەت��ەوە‪ .‬پۆلیسی ئ��ەو ش��ارە لە‬ ‫ژێر كۆنترۆڵی كوردەكاندایە‪ ،‬سەرباری‬ ‫جێگیركردنی چەند یەكەیەكی سەربازی‬ ‫حكومەتی ناوەندی‪ ،‬لە بواری سیاسیەوە‬ ‫ناوچەكە لە ژێر كۆنترۆڵی یەكێتی نیشتمانی‬ ‫بە سەركردایەتی جەالل تاڵەبانیدایە‪ .‬هەر‬ ‫جۆرە جواڵندنێكی هێز ناڕەزایی هەولێری‬ ‫لێدەكەوێتەوە‪ ،‬كە نیگەرانی مامەڵەی كڕینی‬ ‫چەكی نێوان بەغداد و مۆسكۆیە‪.‬‬

‫ێ گەڕاندنەوەی داهاتەكەی بۆ‬ ‫كە ئەوان بەب ‌‬ ‫خەزێنەی حكومەتی ناوەندی‪ ،‬تەنها خۆیان‬ ‫لێی سودمەند دەبن‪ ،‬بەاڵم ئەو قازانجانە‬ ‫سنوردارن و رێژەی بە هەمهێنانی نەوت لە‬ ‫هەرێمی كوردستان لە (‪ )300‬هەزار بەرمیل‬ ‫لە رۆژێكدا تێپەڕ نابێت‪.‬‬

‫«مالیكی متمانەی‬ ‫خەڵكی عێراقی‬ ‫لە دەستداوە» و‬ ‫فواد حسێن نزیك‬ ‫لە بارزانی دەڵێت‬ ‫‪:‬نوسینگەی مالیكی‬ ‫بووەتە كارگەی‬ ‫ئەزمە سازی‪.‬‬

‫لەالیەكی دیكەوە هەرێمی كوردستان‬ ‫بۆچوونی بەغداد سەبارەت بە مافەكانی‬ ‫پێشمەرگە رەت���دەك���ات���ەوە‪ .‬ب��ە وت��ەی‬ ‫بەرپرسانی هەرێم‪ ،‬پێشمەرگە بەشێكە لە‬ ‫دەزگ��ای بەرگری نیشتمانی‪ ،‬لەو رووەوە‬ ‫پێویستە حكومەت س���ەرەڕای پاراستنی‬ ‫س��ەروەری ئ��ەوان‪ ،‬س��ەرچ��اوەی دارای��ی و‬ ‫چەكی قورسیان رادەست بكات‪ ،‬بەغداد ئەو‬ ‫بۆچوونە قبوڵ ناكات و دەیەوێت ئەوان لە‬ ‫ژێر كۆنترۆڵی فەرماندەیی ناوەندیدا بن‪.‬‬ ‫سەرەنجام‪ ،‬كێشە لەسەر سودەكانی‬ ‫ن���ەوت و غ���ازە‪ .‬ب��ە گ��وێ��رەی دەس��ت��ور‪،‬‬ ‫كوردستان پێویستە رێ��ژەی لە (‪)17%‬‬ ‫بودجەی عێراق وەربگرێت كە لە بنەڕەتدا‬ ‫لەسەر داهاتی (ه��ەن��اردە)ی ن��ەوت دابین‬ ‫دەبێت(‪ .)5‬هەر ئەوە سەرچاوەی گەشە و‬ ‫باش بژێوی كوردەكانە كە وەكو تەنها پردی‬ ‫پەیوەندی نێوان ناوچە كوردنشینەكان و‬ ‫حكومەتی ناوەندیە‪ .‬بەغداد بەرپرسانی‬ ‫هەرێم بە پێشێلكردنی یاسا و رێساكان و‬ ‫هەناردەكردنی مادەی سوتەمەنی لە رێگای‬ ‫توركیاوە تۆمەتبار دەكات و تەئكید دەكاتەوە‬

‫ئەنقەرە داوی بۆ سەرۆكی هەرێم ناوەتەوە‬ ‫ئەگەر رێگە چارەیەك بۆ ئەم ملمالنێیانە‬ ‫ن��ادۆزرێ��ت��ەوە‪ ،‬بەشێكی بە هۆی كێشەی‬ ‫زۆری نێوان نوری مالیكی سەرۆك وەزیران‬ ‫و مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمەوەیە‪،‬‬ ‫كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (‪)2012‬دا‬ ‫كاریگەریەكی قوڵی لەسەر هەوڵی نەیاران‬ ‫لە پەرلەماندا بۆ دورخستنەوەی مالیكی‬ ‫هەبوو‪ .‬هەوڵی پەرلەمانتاران رووبەڕووی‬ ‫شكست بووەتەوە‪ ،‬بەاڵم هەر ئەو هەوڵە‬ ‫ملمالنێ و كێشمەكێشەكانی نێوان ئەو‬ ‫دوو كەسایەتیەی زی��ادك��رد‪ .‬ل��ە هەوێر‬ ‫رەخنەگرتنەكان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق‬ ‫جدییە‪ .‬فەالح مستەفا‪ ،‬وەزیری كاروباری‬ ‫دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە‪،‬‬ ‫كە «مالیكی متمانەی خەڵكی عێراقی لە‬ ‫دەستداوە» و فواد حسێن سەرۆكی دیوانی‬ ‫بااڵی سەرۆكایەتی و كەسایەتی نزیك لە‬ ‫بارزانی دەڵێت ‪»:‬نوسینگەی مالیكی بووەتە‬ ‫كارگەی ئەزمە سازی‪».‬‬ ‫نابێت ئ��ەو ت��رس و نیگەرانیەی كە‬ ‫حكومەتی ن��اوەن��دی ل��ە رێ��گ��ەی فشاری‬ ‫سەربازیەوە لەسەر گەلی كورد دروستی‬ ‫دەك��ات بە ك��ەم سەیر بكرێت‪ .‬لە هەمان‬ ‫سەرەتای دامەزراندنی حكومەتی عێراقەوە‬ ‫لە سبەینێی جەنگی جیهانی یەكەمدا‪،‬‬ ‫كوردەكان بە بەردەوامی بە هۆی سیاسەتی‬ ‫س��ت��ەم��ك��اران��ەی ح��ك��وم��ەت��ی ب���ەغ���دادەوە‬ ‫ئ��ازاری��ان چێشتووە‪ .‬لەگەڵ بە دەس��ەاڵت‬ ‫گەیشتنی بەعسیەكان لە ساڵی ‪1963‬دا‪،‬‬ ‫سەركوتكردنی ئ��ەو ن��ەت��ەوەی��ە گەیشتە‬ ‫لوتكە و دواتر لە سەردەمی جەنگ لە دژی‬ ‫ئێران (‪ ،)1980-1988‬بە ئاوێتەبوونی‬ ‫ناسیۆنالیزمی ع���ەرەب‪ ،‬ستەمكاریەكە‬ ‫گەیشتە ئاستی قڕكردن و كۆمەڵكوژی‪،‬‬ ‫لێرەدا كەس ناتوانێت كیمیابارانكردنی‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪13‬‬


‫هەڵەبجە و كوشتنی (‪ 5‬هەزار) هاواڵتی كورد‬ ‫فەرامۆش بكات‪)6(.‬‬ ‫لە ئێستاشدا هۆكارێكی نوێ‌ بۆ ترس و‬ ‫نیگەرانی هەیە‪ ،‬هەر كێشەیەكی چەكداری لە‬ ‫كەركوك بە زیانی ئابوری كورد دەشكێتەوە‪.‬‬ ‫نوسینگەی وەبەرهێنانەكان دادەخات‬ ‫و كۆمپانیا بیانیەكان راودەن��ێ��ت‪ .‬فواد‬ ‫حسێن راشكاوانە دەیوت بەغداد حەسودی‬ ‫بە گەشەی ئابوری و جێگیری ئاسایشی‬ ‫هەرێم دەبات‪ .‬مەگەر لە بەسرە و ناسریەش‬ ‫ئاسایش جێگیر نییە‪ ،‬ك��ەوات��ە بۆچی‬ ‫تۆڕەكانی گەیاندنی ك��ارەب��ا و ئ��او ئەو‬ ‫ناوچەیە ئاوەدان ناكەنەوە‪ ،‬بۆچی لە بری‬ ‫كڕینی فڕۆكەی جەنگی ئێف – ‪ ،16‬لەو‬ ‫ناوچانە قوتابخانە و نەخۆشخانە دروست‬ ‫ناكەن؟»‬ ‫فشارەكانی حكومەتی ن��اوەن��دی بە‬ ‫جۆرێك بووەتە هۆكاری یەكێتی و یەكڕیزی‬ ‫الیەنە كوردیەكان‪ ،‬كە كێشە و ملمالنێ‬ ‫ناوخۆیەكانیان بەناوبانگە‪ .‬تەنانەت جەالل‬ ‫تاڵەبانی سەرۆكی عێراق كە بە بەردەوامی‬ ‫ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ پارتە عەرەبیەكان‪،‬‬ ‫رەخنەی لە رەفتاری بەغداد گرت و داوای‬ ‫هەڵوەشاندنەوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەی‬ ‫كرد‪ .‬تەنانەت لە كاتێكدا بە هۆی ناڕوونی‬ ‫داهاتی نەوتەوە ناكۆكی لە نێوان خەڵك‬ ‫و بەرپرساندا توندبووەتەوە‪ ،‬سەرباری‬ ‫ئ��ەوەش كۆمەڵگەی كورد یەكگرتووە‪ ،‬لە‬ ‫مانگی ئ��ازاری (‪ ،)2011‬رێك لەو كاتەدا‬ ‫كە جیهانی ع��ەرەب رووب���ەڕووی شۆڕش‬ ‫ب��ب��ووەوە‪ ،‬خۆپیشاندانێك ل��ە هەرێمی‬ ‫كوردستان بە تایبەت سلێمانی هاتە ئاراوە‪.‬‬ ‫ملمالنێكان لەگەڵ ب��ەغ��داد‪ ،‬بووەتە‬ ‫ه��ۆی ن��زی��ك ب��وون��ەوەی��ەك��ی چ����اوەڕوان‬ ‫ن��ەك��راوی نێوان ئەنقەرە و هەولێر‪ .‬لە‬ ‫ساڵی ‪2003‬دا توركیا دژای��ەت��ی هێرشی‬ ‫ئ��ەم��ری��ك��ای ب��ۆ س���ەر ع��ێ��راق ك��ردب��وو‪،‬‬ ‫نیگەرانی ئەوەبوو‪ ،‬كە روخانی رژێمەكەی‬ ‫س��ەدام حسێن سەربەخۆیی كوردستانی‬ ‫لێبكەوێتەوە و كوردەكانی توركیاش بەرەو‬ ‫سەربەخۆیی هانبدات‪ .‬ئەو كۆمەڵگەیە لە‬ ‫دوای دامەزرانی پارتی كرێكارانی كوردستان‬ ‫لە ساڵی ‪1984‬وە بە تایبەت سەركێش و‬

‫یاخیبووە‪ ،‬سەرباری ئەوەش (پەیوەندی‬ ‫نێوان كوردەكانی توركیا و حكومەتی ئەو‬ ‫واڵتە) لەمدوایانەدا پێشكەوتنی بەرچاوی بە‬ ‫خۆیەوە بینیوە‪.‬‬ ‫بازرگانی نێودەوڵەتی كوردستان لە‬ ‫رێگەی توركیاوە ئەنجام دەدرێت‪ ،‬كۆمپانیا‬ ‫توركیەكانیش ل��ە هەرێمی كوردستان‬ ‫وەبەرهێنانێكی فراوانیان ك��ردوە‪ ،‬ئەوان‬ ‫پشتیان بە سودوەرگرتن لە نەوتی ناوچەی‬ ‫كەركوك بەستوە كە سەرباری بوونی چەند‬ ‫یەكەیەكی سوپای عێراق‪ ،‬بە كردەوە لە ژێر‬ ‫كۆنترۆڵی بەرپرسانی كورددایە(‪ .)7‬توركیا‬ ‫كە سەرەتا دوژمنی بەرپرسانی كورد بوو‪،‬‬ ‫دۆخی نوێی كوردەكانی لە شێوازی ئێستادا‬ ‫قبوڵكرد و مەسعود بارازانی بە الیەنێكی‬ ‫جێی متمانە ل��ە گفتوگۆدا دەناسرێت‪.‬‬ ‫توركیای پابەندبوو بە نەریتی بەرگری لە‬ ‫كۆمەڵگەی توركمانەكانی عێراق‪ ،‬لە ئێستادا‬ ‫خۆی بە پاڵەوانی دەسەاڵتی خۆبەڕێوەبەری‬ ‫كوردەكانی ئەو واڵت��ەش لەقەڵەم دەدات‪.‬‬ ‫لە كاتێكدا راگەیاندنە نێودەوڵەتیەكان‬ ‫سەرنجیان لەسەر هەیمەنەی ئێران لە‬ ‫عێراقدا چڕكردوەتەوە‪ ،‬بەغداد نیگەرانی‬ ‫هەژمونی ئەنقەرەیە بەسەر هەندێك لە‬ ‫كەسایەتیە سیاسیەكانەوە‪ .‬هەژمونی‬ ‫ئەنقەرە لە سەر سیاسەتمەدارە سونەكانیش‬ ‫هەستی پێدەكرێت‪ ،‬تارق هاشمی جێگری‬ ‫پێشووی س��ەرۆك كۆمار كە بە هەبوونی‬ ‫پەیوەندی بە تیرۆریزمەوە تۆمەتبارە‪.‬‬

‫لەالیەن توركیاوە داڵدە دراوە‪.‬‬ ‫ملمالنێكانی بەغداد و هەولێر‪ ،‬تاڵەبانی‬ ‫و پارتەكەی رووب���ەڕووی دۆخێكی ناسك‬ ‫كردوەتەوە‪ ،‬یەكێتی نیشتمانی كوردستان‪،‬‬ ‫كە دووەمین پارتی سیاسی كوردستانە دوای‬ ‫پارتی دیموكرات و بە بەردەوامی پەیوەندی‬ ‫باشی لەگەڵ ئێراندا هەبووە و لەو رووەوە‬ ‫لە الیەنگرانی میحوەری ت��اران – بەغداد‬ ‫بووە‪ ،‬بەاڵم لە ئێستادا پارتی دیموكرات‬ ‫زیاتر لە جاران لە توركیا نزیك بووەتەوە‪.‬‬ ‫لە ئێستاشدا دۆخ��ی تەندروستی جەالل‬ ‫تاڵەبانی بووەتە هۆی ئ��ەوەی نەتوانێت‬ ‫لە گۆڕەپانی سیاسیدا رۆڵی هێوركەرەوە‬ ‫بگێڕێت‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم داه��ات��ووی كوردستانی عێراق‬ ‫پەیوەندی بەو جەنگە قورسەوە هەیە كە‬ ‫لە ئێستادا لە سوریا لە ئارادایە‪ .‬بەهجەت‬ ‫بەشیر ن��وێ��ن��ەری پ��ارت��ی دیموكراتیكی‬ ‫كورستانی سوریا لە هەولێر خۆشحاڵ بوو‬ ‫بەوەی كە «هەلێكی زێڕین رووی تێكردون‪،‬‬ ‫پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بكەین‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەگەری ئەوە لە ئارادایە جارێكی دیكە ئەم‬ ‫دەرفەتە دروست نەبێتەوە‪ ،‬چەندین سیناریۆ‬ ‫لە بەردەم سوریادایە‪ ،‬بەاڵم تەنانەت لە‬ ‫خراپترین حاڵەتیشدا كوردەكان براوە دەبن‪،‬‬ ‫چونكە ملمالنێكە ئەوەیە كە لە سەر ماڵ و‬ ‫حاڵی خۆیان فەرمانڕەوا دەبن‪».‬‬ ‫لە راستیدا وادەنوێنێت كە كوردەكانی‬ ‫سوریا خەریكی چنینەوەی بەری درەختی‬

‫دیمەنی خۆپیشاندانەكانی كوردانی باكوور‬

‫‪14‬‬


‫شۆڕشن‪ .‬ئەوانیش لە دەست رەفتارەكانی‬ ‫رژێ��م��ی بەعسەوە ئ��ازاری��ان چەشتوە و‬ ‫ناسیۆنالیزمی ع��ەرەب تەنانەت ئامادە‬ ‫نەبووە ناسنامە بە كوردەكان بدات و چ لە‬ ‫بواری سیاسی و چ لە بواری ئابورییەوە‬ ‫كوردەكانی پەراوێز خستبوو‪ ،‬ناسنامەی‬ ‫س���ەدان ه���ەزار كەسی وەرگ��رت��ب��ووەوە و‬ ‫دەسەاڵتدارانی واڵت خێڵە عەرەبەكانیان‬ ‫بۆ ناوچە كورد نشینەكان كۆچپێكردبوو‪.‬‬ ‫كاتێك لە ساڵی ‪2004‬دا دوای دەمەقاڵەیەك‬ ‫لە نێوان هاندەرانی تۆپی پێدا لە دێرزور‬ ‫شۆڕشێك ب��ەرپ��ا ب���وو‪ ،‬ب��ە شێوەیەكی‬ ‫خوێناوی سەركوتی ك��ردن‪ .‬ئ��ەوەش لە‬ ‫كاتێكدایە كە كەمە نەتەوە و ئاینەكانی‬ ‫دیكەی وەكو ئەرمەنەكان یان كلدۆ ئاشوری‬ ‫كە ل��ەو ناوچەیەدا نیشتەجێبوون مافی‬ ‫كردنەوەی قوتابخانەی خۆیانیان هەبوو‪.‬‬ ‫بەاڵم رێگەیان نەدەدەدا كوردەكانی بە زمانی‬ ‫خۆیان بخوێنن‪ ،‬تەنانەت بەڕێوەبەردنی‬ ‫جەژنی نەورۆزیشیان لە كوردەكان قەدەغە‬ ‫كردبوو‪ ،‬ناوی شار و گوندەكانیان گۆڕیبوو‬ ‫بۆ عەرەبی و كتێبەكانی قوتابخانەیان‬ ‫لە هەر جۆرە گەڕانەوەیەك بۆ ناسنامەی‬ ‫كوردی پااڵوتبوو (‪.)8‬‬ ‫ێ دوودڵی داڵدەی‬ ‫سەرباری ئەمانە‪ ،‬بەب ‌‬ ‫چەكدارە كوردەكانی دەدا كە لە دژی توركیا‬ ‫و عێراق لە جەنگدا بوون‪ .‬لە ساڵی ‪1975‬دا‬ ‫جەالل تاڵەبانی لە دیمەشق پارتەكەی خۆی‬ ‫دامەزراند‪ .‬بەاڵم پارتی كرێكارانی كوردستان‬

‫پارتێكی تر كە سەر بە هێڵی باكورە لە نێوان‬ ‫كوردەكانی سوریادا هەژمونی زۆری هەیە‪.‬‬ ‫ناوچە كوردنشینەكانی سوریا النكی‬ ‫ئەو شۆڕشە نەبووە كە ئێستا لە ئارادایە‪،‬‬ ‫سەرباری چەند خۆپیشاندان و ناڕەزاییەك‬ ‫لە شاری قامیشلۆ كەسێك لەوێدا بە قۆناغی‬ ‫چەكداری شۆڕشەكە پەیوەست نەبووە‪ .‬لە‬ ‫مانگی ئابی (‪)2011‬دا كاتێك كە ئۆپۆزسیۆنی‬ ‫سوریا (ئەنجومەنی نیشتیمانیان)دامەزراند‪،‬‬ ‫كوردەكانی سوریا داوایان كرد ئەو ئازار و‬ ‫مەینەتیەی لە رابردودا چەشتویانە لەالیەن‬ ‫ئۆپۆزسیۆنەوە بە رەسمی بناسرێت و‬ ‫گەرەنتی بە رەسمی ناسینی ناسنامەی‬ ‫نەتەوەیەیان و حوكمی زات��ی لە ناوچە‬ ‫كوردیەكان بكرێت‪ .‬ئەنجومەنی نیشتمانیش‬ ‫بانگهێشتی كوردەكانی ك��رد لە ئێستادا‬ ‫ئاوێتەی شۆڕش ببن و مافەكانی خۆیان لە‬ ‫حكومەتی دیموكراتی داهاتوودا بەدیبێنن‪.‬‬ ‫ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا لە ئەستەنبول‬ ‫دامەزرا و سوپای ئازادی سوریاش بنكەی‬ ‫خۆی لە پارێزگای ختای توركیا جێگیركرد‪،‬‬ ‫لەو رووەوە كوردە سوریەكانی الیەنگری‬ ‫پارتی كرێكارانی كوردستان لەوە نیگەرانن‬ ‫كە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەست وپێوەندی‬ ‫حكومەتی ئەنقەرە بن‪.‬‬ ‫دەسەاڵتدارانی سوریاش هەوڵیانداوە‬ ‫خۆیان بە دوربگرن لە كردنەوەی بەرەیەكی‬ ‫نوێی جەنگ لە باكوری خۆرهەاڵت‪ .‬ئەوان‬ ‫لە ساڵی ‪2011‬دا (‪ )300‬هەزار پێناسەی‬

‫هاواڵتی بوونیان گەڕاندەوە بۆ هاواڵتیانی‬ ‫ك���ورد و زۆرب����ەی زی��ن��دان��ی��ە سیاسیە‬ ‫كوردەكانیان ئازادكرد‪ .‬بەاڵم هەموی ئەمانە‬ ‫كۆتایی بە سەركوتكردنی شۆڕشگێڕانێكی‬ ‫وەكو مەشعەل تەمۆ نەهێنا كە لە مانگی‬ ‫ئۆكتۆبەری ساڵی ‪2011‬دا ل��ە ب��ەردەم‬ ‫ماڵەكەیدا تیرۆر كرا‪.‬‬ ‫ك���وردەك���ان���ی س��وری��ا ب��ە درێ��ژای��ی‬ ‫مێژوو‪ ،‬زیاتر بە هۆكاری پرژ و باڵوی‬ ‫لە رادەب���ەدرەی خۆیان ‪ ،‬هەرگیز داوای‬ ‫حوكمی زاتیان لە دیمەشق نەكردبوو‪ .‬ئەو‬ ‫هۆكارەش ئەوانی بەرەو دوو بزوتنەوەی‬ ‫بەهێزی باكور(توركیا) و خۆرهەاڵت(عێراق)‬ ‫راكێشاوە‪ .‬یەكەم گروپێك كە پێداگری لەسەر‬ ‫ناسنامەی كوردی دەكات پارتی یەكێتی لە‬ ‫پێناو دیموكراسی( پەیەدە) بووە كە سەر بە‬ ‫پارتی كرێكارانی كوردستانە و توانیویەتی‬ ‫سود لە تواناكانی پەكەكە لە كوردستانی‬ ‫سوریادا وەربگرێت‪)9(.‬‬ ‫پ���ارت���ی ك���رێ���ك���اران ك���ە ل���ەالی���ەن‬ ‫خوێندكارانی ك��وردەوە لە ساڵی (‪)1978‬‬ ‫لە ئەنقەرە دام��ەزرا‪ ،‬چەند ساڵێك دوای‬ ‫ك��ودەت��ا س��ەرب��ازی��ەك��ەی ساڵی (‪)1980‬‬ ‫ی توركیا خەباتێكی چ��ەك��داری لە دژی‬ ‫توركیا رێكخست‪ .‬پارتی كرێكاران لەالیەن‬ ‫دیمەشقەوە‪ ،‬ئ��ەو ش��ارەی كە عەبدوڵاڵ‬ ‫ئ��ۆج��ەالن��ی س��ەرك��ردەی پ��ارت��ەك��ە تێیدا‬ ‫ێ بوو پشتیوانی دەك��را‪ .‬لە دۆڵی‬ ‫نیشتەج ‌‬ ‫بیقاعی لوبنان كە ئەو كات لە ژێر كۆنترۆڵی‬ ‫سوریادا بوو كامپێكی پەروەردەی كردەوە‪،‬‬ ‫ئەوەش بوو بە دەرفەتێك كە ئازادانە لە ناو‬ ‫كوردەكانی سوریادا ئەندام وەربگرێت‪ .‬ئەو‬ ‫گەنجانەی كە دەچوونە ریزی پەكەكەوە لە‬ ‫خزمەتی زۆرەملی سەربازی رزگاریان دەبوو‬ ‫و دەبەخشران‪ .‬ئامارەكان جیاوازن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ێ بۆ دە هەزار كوردی‬ ‫دەوترێت لە نێوان س ‌‬ ‫سوریا لە ناو پارتی كرێكارانی كوردستاندا‬ ‫گیانیان بەختكردوە(‪.)10‬‬ ‫تا ئێستاشی لەگەڵ بێت رێ��ژەی یەك‬ ‫لەسەر سێی گەریالكانی پارتی كرێكارانی‬ ‫كوردستان لە چیاكانی كوردستانی عێراقن‬ ‫لەدایكبووی كوردستانی سوریان‪.‬‬

‫دیمەنی خۆپیشاندانەكانی كوردانی رۆژئاوا‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪15‬‬


‫وەرگرتنی سەرباز»بۆ رۆڵ گێڕان لە سوریادا»‬ ‫لە ساڵی (‪ ،)1998‬سوریا لە ترسی‬ ‫ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر واڵتەكەی‪،‬‬ ‫كامپەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی‬ ‫داخست و سەركردەكەی لە سوریا دەركرد‬ ‫و هێزە ئەمنیەكانی توركیاش لە كینیا‪،‬‬ ‫ئەو واڵتەی كە پەنای بۆ بردبوو دەستیان‬ ‫پێگەیشتوو و دەستگیریان كرد‪.‬‬ ‫دوای ئەوە با لە الیەكی ترەوە هەڵیكرد‪.‬‬ ‫دیمەشق پەیوەندیەكی گەرم و گوڕی لەگەڵ‬ ‫ئەنقەرە دامەزراند و سەدان ئەندامی پارتی‬ ‫كرێكارانی كوردستانی رەوان���ەی زیندان‬ ‫كرد‪ ،‬ئەو رێكخراوە دوای دەستگیركردنی‬ ‫سەركردەكەیان الواز بوو و شەڕكەرەكانی‬ ‫بەرەو كوێستانی قەندیل لە باكوری عێراق‬ ‫پاشەكشەیان كرد‪ .‬لەو سەردەمەدا هەموو‬ ‫واڵتانی ناوچەكە لە هەوڵی دەستگیركردنی‬ ‫سەركردە و شەڕكەرانی پەكەكەدا بوون‪.‬‬ ‫قسەیەكی نەستەق دەڵێت «چیاكان تاقە‬ ‫دۆستی كوردەكانن»‪.‬‬ ‫ب�����ەاڵم ش���ۆڕش���ەك���ان���ی ع�����ەرەب‪،‬‬ ‫هاوكێشەكانیان گۆڕی‪ .‬لە كۆتایی ساڵی‬ ‫(‪ )2011‬سەدان كەس لە گەریالكانی پارتی‬ ‫كرێكارانی كوردستان و پارتی یەكێتی‬ ‫دیموكراتی ل��ە چیاكانەوە داب��ەزی��ن بۆ‬ ‫ئەوەی لە باكوری سوریا كە «كوردستانی‬ ‫خ��ۆرئ��اوای» پێدەوترێت جێگیرببن‪ .‬لە‬ ‫هاوینی (‪)2012‬كاتێك كە شەڕی دیمەشق‬ ‫و ح��ەل��ەب دەستیپێكرد‪ .‬رژێ��م��ی سوریا‬ ‫ت��وان��ای كۆنترۆڵكردنی ه��ەم��وو واڵت��ی‬ ‫ن��ەب��وو و هێزەكانی خ��ۆی ل��ە هەندێك‬ ‫ناوچەی كورد نشین كشاندەوە‪ .‬لە مانگی‬ ‫حوزەیرانی (‪ )2012‬پ��ەی��ەدە كۆنترۆڵی‬ ‫مالیكیە(‪ ،)Dayrik‬عین عەرەب(‪،)Kobane‬‬ ‫عامودا(‪ )Amude‬و عفرین (‪)Efrin‬ی��ان بە‬ ‫دەستەوە گرت‪ .‬حەسەن كۆجەر وتەبێژی‬ ‫پەیەدە لەو بارەیەوە وتی‪»:‬تەمەنی رژێم‬ ‫گەیشتوەتە كۆتایی‪ ،‬رۆژ ب��ەرۆژ الواز‬ ‫دەبێت‪ .‬ئەوان بە هیچ شێوەیەك ناتوانن‬ ‫هاوپەیمانی لەگەڵ بكەن»‪ .‬بە بڕوای ئەو‬ ‫سەرچاوەی ئەو تۆمەتانەی كە پەیەدە لە‬ ‫رژێمی ئەسەد نزیكە لە توركیاوەیە‪ ،‬سەدان‬ ‫شەهیدی پەیەدە لە ژێر ئەشكەنجەی رژێمی‬

‫‪16‬‬

‫داوا لە نوێنەرانی‬ ‫كورد لە پەرلەمانی‬ ‫توركیا كراوە كە‬ ‫چاویان بە عەبدوڵاڵ‬ ‫ئۆجەالن لە زینداندا‬ ‫بكەوێت‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫نیازپاكی توركیا‬ ‫لە گفتوگۆكاندا‬ ‫پشتڕاست بكاتەوە‬

‫بەعسی سوریادا گیانیان بەخت كردوە‪».‬‬ ‫هێز نواندنی پ��ەی��ەدە نیگەرانی الی‬ ‫پارتەكانی تر دروستكردوە و بووەتە مایەی‬ ‫نیگەرانی زیاتری ئەنقەرەش(‪.)11‬‬ ‫ش��ان��زە پ��ارت��ی ك����وردی س���وری كە‬ ‫ئەنجومەنی نیشتمانی كوردیان دامەزراندوە‪،‬‬ ‫بە یارمەتی بەرپرسانی ك��وردی عێراقی‬ ‫و لە رێگای هەاڵتنی ه���ەزاران سەربازی‬ ‫گەنجی ك��ورد ك��ە ل��ە س��وپ��ای ئ��ەو واڵت��ە‬ ‫هەاڵتون و لە كامپی دۆمیزی باكوری عێراق‬ ‫نیشتەجێبوون‪ ،‬هێزی تایبەت بە خۆیانیان‬ ‫پێكهێناوە‪.‬‬ ‫ئەفسەرانی پێشمەرگە لەو رێگەیەوە‬ ‫زیاتر لە ه��ەزار و سێسەد شەڕكەریان‬ ‫وەرگرت و راهێنانیان پێكرا بۆ ئەوەی بە‬ ‫وت��ەی مەسعود ب��ارزان��ی «كاتێك رژێمی‬ ‫سوریا روخ��ا و بۆشایی ل��ەو دەسەاڵتدا‬ ‫هاتە ئ��اراوە‪ ،‬رۆڵ��ی خۆیان بگێڕن»‪»12‬‬ ‫ئەوەش نیگەرانی ئەگەری رووبەڕووبوونەوە‬ ‫ل��ەگ��ەڵ پ��ەی��ەدەی لێدەكرێت‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫هەرێم لە دوو كۆبوونەوەدا لە هەولێر لە‬ ‫مانگەكانی حوزەیران و نۆڤەمبەری (‪)2012‬‬

‫دا ناوبژیوانی كرد‪ .‬هەوڵەكانی ئەو بووە‬ ‫هۆی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوكاری سیاسی‬ ‫و سەربازی لە نێوان پەیەدە و ئەنجومەنی‬ ‫نیشتمانی ك��ورددا كە ناوی لیژنەی بااڵی‬ ‫كوردستانی لێنرا‪ .‬لە ئێستاشدا سەرباری‬ ‫ئ��ەوەی پەیوەندیيەكان هێشتا ئاڵۆزە‪،‬‬ ‫ێ‬ ‫هەوڵی روودان��ی هیچ كێشەیەك بەرگو ‌‬ ‫ناكەوێت‪.‬‬ ‫ئەگەری روودانی جەنگ لە نێوان گەریال‬ ‫كوردەكان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دووەمین‬ ‫مەترسیە كە سێبەری خستووە‪ .‬تا ئێستاش‬ ‫چەندین پێكدادان لە عفرین و حەلەب‪ ،‬لە‬ ‫گەڕەكی ئەشرەفیە رووی��داوە‪ .‬جدیترینیان‬ ‫لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی (‪ )2012‬لە‬ ‫رەئ��س عەین هاتە ئ��اراوە‪ .‬شۆڕشگێڕانی‬ ‫كورد ماوەی سێ‌ رۆژ بە بەردەوامی لە دژی‬ ‫گروپە ئیسالمیەكانی پەیوەندیدار بە غەربا‬ ‫شامی سەر بە بەرەی نوسرە جەنگیان كرد‪.‬‬ ‫سەرەنجام ئاگربەست كرا‪ ،‬بەاڵم پێشێلیان‬ ‫كرد و دیسان پێكدادانی توند لە مانگی‬ ‫كانوونی یەكەمی ‪ 2013‬دەستی پێكردەوە‬ ‫و تاكو بە ناوبژیوانی میشێل كیلۆ لە‬ ‫سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن ئاگربەستێكی‬ ‫دیكەیان راگەیاند‪.‬‬ ‫ئ��ەگ��ەرچ��ی ن��اوچ��ە كوردنشینەكانی‬ ‫سوریا لە نێوان هەیمەنەی دوو هێزی‬ ‫پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی یەكێتی‬ ‫دیموكراتیدا بێت‪ ،‬لە نێوان دوو زلهێزی‬ ‫دژب��ەردا تەنگیان پێهەڵدەچنرێت‪ ،‬توركیا‬ ‫لە باكور و بەرهەڵستكارانی سوریا لە‬ ‫باشورەوە‪ .‬ئەو ناوچەیەش لە باریكاییەكی‬ ‫دورودرێژ پێكهاتووە كە بۆ خەباتی پارتیزانی‬ ‫نەگونجاوە‪ .‬لەم رووەوە كوردەكانی سوریا‬ ‫رێگە چارەیەكیان لە بەردەمدایە‪ ،‬كە رەنگە‬ ‫گفتوگۆكانی نێوان پارتی كرێكاران و ئەنقەرە‬ ‫كێشەكانی ئاسان بكات‪.‬‬ ‫س��ەرەت��ای مانگی ی��ەك��ی (‪،)2013‬‬ ‫راگەیاندنەكانی توركیا هەواڵی دەستپێكردنی‬ ‫گفتوگۆی نێوان عەبدوڵاڵ ئۆجەالن‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان‬ ‫و دام و دەزگ��ا ئەمنی و هەواڵگریەكانی‬ ‫توركیایان ب�ڵاوك��ردەوە‪ ،‬كە پێدەچێت تا‬ ‫ئێستا گەیشتبێتە قۆناغێكی پێشكەوتوو‪،‬‬


‫داوا لە نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی توركیا‬ ‫كراوە كە چاویان بە عەبدوڵاڵ ئۆجەالن لە‬ ‫زینداندا بكەوێت‪ ،‬بۆ ئ��ەوەی نیازپاكی‬ ‫توركیا لە گفتوگۆكاندا پشتڕاست بكاتەوە‪.‬‬ ‫ل��ەرۆژی ‪9‬ی كانونی یەكەمی (‪)2013‬دا‪،‬‬ ‫ێ ژنە سیاسیەتمەداری سەر بە پارتی‬ ‫س‌‬ ‫كرێكارانی كوردستان كە ساكینە جانسێز‬ ‫یەكێك لە دامەزرێنەرانی پەكەكەشیان‬ ‫تێدا بوو لە پاریس تیرۆركران‪ .‬سەرچاوە‬ ‫كوردییەكان(‪ )13‬سەرەداوی بكوژان لەوەدا‬ ‫دەبینن كە ئامانجیان پەكخستنی پرۆسەی‬ ‫ئاشتییە‪.‬‬ ‫ێ‬ ‫مەراسیمی بەخاكسپاردنی ئ��ەو س ‌‬ ‫ژنەیە لە شاری ئامەد‪ ،‬گەورەترین شاری‬ ‫كوردنشین لە باشوری خۆرهەاڵتی توركیا‬ ‫بە بەشداری جەماوەرێكی زۆر بەڕێوەچوو‪.‬‬ ‫ماتەمگێڕان دروشمی بە شەڕ نا‪ ،‬بە ئاشتیان‬ ‫بەرز دەكردەوە‪.‬‬

‫كە بە نیازە ببێتە سەرۆكێكی بەهێز و جێی‬ ‫متمانە‪ .‬سەرباری ئەوەش سەختە بوترێت‬ ‫دوو الیەنی گفتوگۆ توانای تێپەڕاندنی كۆسپە‬ ‫جۆراوجۆرەكانیان هەبێت‪ ،‬كە كەمترینیان‬ ‫نەبوونی متمانەی ب��ەرام��ب��ەرە‪ .‬هەرچی‬ ‫رووب��دات ئەم پێشهاتانە ئەنجامێكیان بۆ‬ ‫داهاتووی سوریا دەبێت‪ ،‬ئەو شوێنەی كە‬ ‫ێ بە توندی لە ئارادایە‪.‬‬ ‫شەڕ و ملمالن ‌‬

‫سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆتایی‬ ‫خەباتی چەكدارانەی راگەیاند‬ ‫سەرباری ئەو تیرۆرانە‪ ،‬گفتوگۆكانی‬ ‫نێوان ئەنقەرە و پارتی كرێكارانی كوردستان‬ ‫بەردەوام بوو‪ ،‬رۆژی ‪21‬ی ئایار دەستپێكی‬ ‫ساڵی نوێی كوردی‪ ،‬نامەیەكی ئۆجەالن كە‬ ‫تێیدا «كۆتایی خەباتی چەكداری» راگەیاند‪،‬‬ ‫لە ناو ئاپۆڕای جەماوەرێكی بەرفراواندا لە‬ ‫ئامەد خوێندرایەوە‪ ،‬سەرۆكی زیندانی كراوی‬ ‫كورد لەو نامەیەدا‪ ،‬داوای لە گەریالكانی‬ ‫پارتی كرێكارانی كوردستان كردوە بۆ ئەوەی‬ ‫لە خاكی توركیا بكشێنەوەو چەكەكانیان‬ ‫بێدەنگ بكەن‪ .‬بەرپرسانی پەكەكەش لە‬ ‫ێ رایانگەیاند‬ ‫بەرزاییەكانی قەندیل دەستبەج ‌‬ ‫گەریالكانیان كە ژمارەیان بە ‪ 3‬هەزار و‬ ‫‪ 500‬كەس ب��ەراورد دەكرێت‪ ،‬پاشەكشە‬ ‫دەستپێدەكەن‪.‬‬ ‫ئ��ەم رووداوان����ە زی��ات��ر ل��ەو رووەوە‬ ‫چاوەڕوان نەكراون‪ ،‬كە لە ساڵی ‪2012‬دا‬ ‫شایەتی زیادكردنی رێژەی ئۆپەراسیۆنەكانی‬ ‫پارتی كرێكاران لە دژی توركیا بووین‪.‬‬ ‫سەرباری ئەوەش پێدەچێت ئەو گفتوگۆیانە‬ ‫پەیوەندی بە بەرزەفڕیەكانی رەجەب تەیب‬ ‫ئەردۆگانەوە هەبێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتو‬

‫پەراوێزەكان‬ ‫‪ – 1‬دۆسیەی»كارنامەی دەستوەردانێكی‬

‫سوریا»‪ .‬راپۆرتی چاودێری مافەكانی مرۆڤ‪،‬‬ ‫نۆڤەمبەری ‪)www.hrw.org( 2009‬‬ ‫‪ – 9‬پارتی یەكێتی دیموكراتی باڵی چەكداری‬ ‫خۆی بە ناوی (یەكینەكانی پاراستنی گەل) هەیە‪.‬‬ ‫‪Jordi Tejel، Syria‌s Kurds، - 10‬‬ ‫‪Routledge، Londres et New York،‬‬ ‫‪2009‬‬ ‫‪ 11‬سەیری ئەمە بكەن‪:‬‬ ‫‪Ilhan Tanir، Wladimir Van‬‬ ‫‪Wilgenburg et Omar Hossino، «Unity‬‬ ‫‪or PYD power play? Syrian Kurdish‬‬ ‫‪dynamics after the Erbil agreement »،‬‬ ‫‪The Henry Jackson Society، Londres،‬‬ ‫‪.2012‬‬ ‫‪« ، jane arf – 12‬مەسعود ب��ارزان��ی‪:‬‬ ‫بەرزكردنەوەی ئااڵی كوردستان»‪ .‬ئەلجەزیرە‪،‬‬ ‫‪29‬ی تەموزی ‪.2012‬‬ ‫‪« – 13‬س��ەرب��اری تیرۆرەكانی پاریس‬ ‫ئەردۆگان هێشتا درێژە بە گفتوگۆ لەگەڵ پەكەكە‬ ‫دەدات»‪ AL – MONITOR، 13 .‬كانونی‬ ‫دووەمی ‪.2013‬‬

‫خۆرئاوایی» لە ژمارەی مانگی مارسی ‪2013‬ی‬ ‫لومۆند دیپلۆماتیدا بخوێننەوە‪.‬‬ ‫‪ – 2‬ئ��ێ��زی��دی��ەك��ان پ��ەی��ڕەوان��ی ئاینی‬ ‫یەكتاپەرەستین كە بە زمانی كوردی قسە دەكەن‪.‬‬ ‫‪ – 3‬ئاشوری و كلدانی پەیڕەوانی ئاینی‬ ‫مەسیحن كە بە زمانی ئارامی نوێ‌ قسە دەكەن‪.‬‬ ‫‪« ، Stefan Wolff – 4‬حوكمڕانی لە‬ ‫كەركوك‪ :‬رێكخستنی دۆخی كانزایی جێی ناكۆكی‬ ‫عێراق لە سەردەمی دوای كشانەوەی ئەمریكا‪.‬‬ ‫‪ – 5‬بودجەی عێراق بۆ ساڵی ‪ 2013‬زیاتر‬ ‫لە ‪ 87‬ملیار یۆریە‪.‬‬ ‫‪ – 6‬بابەتی ‪« ، Kendal Nezan‬كاتێك‬ ‫هاوڕێی «ئێمە» سەدام بەسەر كوردەكانندا بۆمبی‬ ‫ژەه��راوی دەباراند» لە ژم��ارەی مانگی مارسی‬ ‫‪1998‬ی لۆمۆند دیپلۆماتیدا بخوێنەوە‪.‬‬ ‫‪« ،Ben Van Heuvelen – 7‬توركیا‬ ‫مامەڵەی بنەڕەتی ن��ەوت لەگەڵ كوردستانی‬ ‫عێراق تاوتوێ‌ دەكات»‪ ،‬واشنتۆن پۆست‪11 ،‬ی‬ ‫دیسەمبەری ‪.2012‬‬ ‫‪ – 8‬ن��ك��ۆڵ��ی��ك��ردن ل���ە ن���ەت���ەوەی���ەك‪،‬‬ ‫سەركوتكردنی مافی سیاسی و كلتوری لە‬

‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫سایتی لۆمۆند دیپلۆماتی فارسی‪ ،‬ن‪:‬‬ ‫ڤیكێن چیتێریان‪ ،‬بۆ فارسی‪ :‬مەنوچەهر‬ ‫مەرزەبانیان‪،‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪17‬‬


‫خۆزە موهیكا‪ ،‬لە ژوری تاكەكەسیەوە بۆ سەرۆك كۆماری‬

‫لە پاش سەرۆك كۆماریيەكەی‬ ‫دەگەڕێتەوە سەر كاری باخەوانی‬ ‫ن‪ :‬سیمۆن رومێرۆ‬

‫فارسییەوە‪ :‬ناسر حەقپەرست‬

‫ل����ە ب����ەرام����ب����ەر ئ���ەو‬ ‫رێبەرانەی لە كۆشكی رازاوەدا‬ ‫دەژین و لە ئاشپەز و كەشتی‬ ‫شەخسی و شامپاینی تایبەت‬ ‫بەهرەمەندن‪ ،‬كەسێكی وەك (خۆزە‬ ‫موهیكا) ( ‪ )jose mujica‬هەڵدەكەوێت‬ ‫كە رۆژانێك پارتیزان بووە و ئەمڕۆ‬ ‫بووەتە سەرۆك كۆمار‪ .‬ئەو لە ماڵێكی‬ ‫ئاسایی لە دەوروب���ەری مۆنەویدئۆ‬ ‫دەژی‪ ،‬خزمەتكاری نییە و تەنیا‬ ‫پاسەوانەكانی دوو پۆلیسن بە جلی‬ ‫مەدەنیەوە كە ئۆتۆمبێلەكەیان لەسەر‬ ‫جادە ئاسفاڵت نەكراوەكەی بەرامبەر‬ ‫ماڵی ئەو رادەگرن‪.‬‬ ‫موهیكا كە (‪ )77‬ساڵی تەمەنە لە‬ ‫پاش سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكان‪،‬‬

‫ل‬

‫‪18‬‬


‫بە جەماوەری (‪)3.3‬ملیۆنی ئۆرگوای‬ ‫راگەیاندبوو‪ ،‬كە ئامادە نییە لەكۆشكی‬ ‫«س���وارس ی��ی ری��ی��س» ب��ە گروپێكی‬ ‫خزمەتكاری (‪ )42‬كەسی نیشتەجێ بێت‬ ‫و وای پێ باشترە لەگەڵ هاوسەرەكەی‬ ‫دا ه��ەر ل��ەو ماڵە ئاساییەی ق��ەراخ‬ ‫مۆنتەویدۆ دا بمێنێتەوە كە گوڵی داودی‬ ‫لێ چاندوە‪ ،‬لە ساڵی (‪ )2010‬گشت‬ ‫داراییەكانی بە زەح��م��ەت دەگەیشتە‬ ‫(‪ )1800‬دۆالر كە ئەوەش بە هۆی فلۆكس‬ ‫واگۆنە مۆدێل (‪ )1978‬كەیەوە بوو‪.‬‬ ‫هیچكات بۆینباخ نابەستێ و نزیكەی‬ ‫لەسەدا (‪)90‬ی داهاتەكەی دەبەخشێتە‬ ‫رێكخراوێكی خێرخوازانە كە ئامانجی‬ ‫بەخشینی ماڵە بە هەژارانە‪.‬‬ ‫رادیكالیسمی ل��ەخ��ۆ ب��ردوان��ەی ئەو‬ ‫هاوسەنگیەكی راش��ك��اوان��ەی ل��ەگ��ەڵ ئەو‬ ‫رۆژانەیدا هەیە‪ ،‬كە چەك بە دەست لە هەوڵی‬ ‫روخاندنی دەسەاڵتدا بوو‪ .‬پلەی ئێستای ئەو‬ ‫بەرزكردنەوەی ئۆرگوایە بۆ ئاستی ئازادترین‬ ‫واڵتی ئەمریكای التین‪ .‬مۆهیكا كە لە ساڵی‬ ‫(‪ )2010‬دا بە سەرۆك كۆماری گەیشتوە‪،‬‬ ‫م��اف��ی ل��ەب��ارب��ردن��ی ك��ۆرپ��ەل��ەی یاسایی‬ ‫كردوەتەوە و كەڵك وەرگرتن لە هێزی با و‬ ‫سەرچاوە سروشتیەكانی لە بەرهەمهێنانی‬ ‫كارەبادا پەرەپێداوە‪.‬‬ ‫هەر لە ژیانی سادەو ساكاری دا جیاوازی‬ ‫لەگەڵ چافێز بەرچاوە‪ .‬چافێز كەسێكە كە‬ ‫الیەنی گەورەی تاكێتی ئەو سێبەری خستوەتە‬ ‫سەر بەرەی چەپی ئەمریكای باشور‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫بە هۆی نەخۆشیەوە وا خەریكە ساحەكەی‬ ‫جێهێشت‪ .‬مۆهیكا لەو بڕوایەدایە كە رێبەرانی‬ ‫ه��ەڵ��ب��ژێ��ردراوی خەڵك پێویستە كەمێك‬ ‫لە پێگەی خۆیان بێنە خوار و رێگە بدەن‬

‫لە ساڵی (‪)2010‬‬ ‫گشت داراییەكانی‬ ‫بە زەحمەت دەگەیشتە‬ ‫(‪ )1800‬دۆالر كە‬ ‫ئەوەش بە هۆی فلۆكس‬ ‫واگۆنە مۆدێل (‪)1978‬‬ ‫كەیەوە بوو‪ .‬هیچكات‬ ‫بۆینباخ نابەستێ و‬ ‫نزیكەی لەسەدا (‪)90‬ی‬ ‫داهاتەكەی دەبەخشێت‬

‫دیموكراسی باشتر بتوانێت رۆڵ��ی خۆی‬ ‫بگێڕێت‪.‬‬ ‫ئ���ەو ل���ە ك��ات��ێ��ك دا خ����واردن����ەوەی‬ ‫«م��ات��ە‪» mate‬ی لە ن��او بەشداربوواندا‬ ‫دەستبەدەست دەگێرا‪ ،‬دانی بەوە دادەنا‪ ،‬كە‬ ‫ئەگەرچی هەاڵتنی لە ژیانی پر زەرق و بەرقی‬ ‫سەرۆك كۆماریی تا رادەیەك نائاسایی دێتە‬ ‫بەرچاو‪ ،‬بەاڵم ئەوە بڕیارێكی ئاگاهانەیە بۆ‬ ‫خۆ پاراستن لە داوی دەسەاڵت و سامان‪ .‬لە‬ ‫درێ��ژەی باسەكانیدا نمونەی لە «سێنیكا»‬ ‫فەیلەسوفی رۆمی هێنایەوە كە‪»:‬هەژار ئەو‬ ‫كەسەیە دوچاری زێدە خوازی دەبێت‪ ،‬نەك‬ ‫مرۆڤێكی نەدار»‪.‬‬ ‫دۆست و دوژمن بە پێپە (‪ )pepe‬بانگی‬ ‫دەك���ەن‪ ،‬ب��ەر ل���ەوەی ب��اخ��ەوان��ی و ك��اری‬ ‫چاندنی گوڵی داودی بكات لە رێبەرانی‬ ‫پارتیزانەكانی «توپامارۆس‪« tupamaros‬‬ ‫بوو‪ .‬ئەو رێكخراوەیە ئیلهامی لە شۆڕشی‬ ‫كوبا وەرگ���رت و ل��ە رێ��گ��ای گەیشتن بە‬ ‫ئامانجەكانیان بانكەكانی مۆنتەویدئۆیان‬ ‫تااڵن كرد و خەڵكیان دەرفاند‪ ...‬بە كردەوەی‬ ‫توندوتیژ لە دژی حكومەت ناسرابوون‪ .‬لە‬ ‫راستیدا بنەمای فیلمی «دەسەاڵتی نیزامی»‬

‫( ‪ )state of siege‬ب��ەره��ەم��ی كۆستا‬ ‫گ���اوراس لە ساڵی (‪ ،)1972‬گێڕانەوەی‬ ‫رفاندن و كوژرانی مستەشارێكی ئەمریكایی‬ ‫بوو بە ناوی دانێل میترۆن لە(‪ .)1970‬ئەو‬ ‫مستەشارە مەئموری راهێنان و ئەشكەنجەدان‬ ‫و دانپێیانانی پۆلیسی نێهیبوو لە دژی هێزە‬ ‫خەباتكارەكان‪ .‬موهیكا لەم بابەتەوە دەڵێت‪:‬‬ ‫« رێكخراوی توپامارۆس ئەو پەڕی هەوڵی‬ ‫خۆی دەدا كە خۆی لە كوشتنی كەسەكان‬ ‫بپارێزێت» لە هەمانكاتیشدا دان بەوەدا دەنێت‬ ‫كە «هەڵبەت هەندێ هەڵەی نیزامیش رووی‬ ‫داوە»‪ .‬پۆلیسی ئۆرۆگوای لە كۆتاییدا ئەو‬ ‫رێكخراوەی بە شێوەیەكی دڕندانە سەركوتكرد‬ ‫و موهیكا لە ساڵی (‪ )1972‬دەستبەسەر كرا‪.‬‬ ‫هەر بەم هۆیەوە (‪ )14‬ساڵ زیندانی كرا كە‬ ‫(‪ )10‬لە چاڵێكدا بەناوی ژوری تاكەكەسی‬ ‫راگیرا‪ .‬لە گشت ئەو سااڵنەدا ساڵی یەكجار‬ ‫رێگەی حەمامی پێدەدرا و بە وت��ەی خۆی‬ ‫هاونشینەكانی بۆقێكی چكۆلە و مشكێكی‬ ‫كێوی ب��وون ك��ە ئەوانیش ب��ە پاشماوەی‬ ‫خۆراكەكەی دەژیان‪.‬‬ ‫زۆرێ���ك ل��ە ه��اوب��ەن��دی��ەك��ان��ی ق��ەدری‬ ‫هاونشینی ئ��ەو ج��ۆرە گیانلەبەرانەیان‬ ‫نەزانی‪ ،‬تەنانەت هەندێكیان بە دەستیانەوە‬ ‫شێت بوون‪.‬‬ ‫موهیكا بە كەمی باسی ساڵەكانی زیندان‬ ‫دەكات‪ .‬ئەو لە كاتێكدا خەریكی هەڵچۆڕاندنی‬ ‫«ماتە»كەی خۆیەتی و لە دیمەنی باخەكەی‬ ‫خۆی دەڕوانێت‪ ،‬دەڵ��ێ‪« :‬زیندان دەرفەتی‬ ‫بیركردنەوەی پێدام‪ .‬فێر بووم كە مرۆڤ هەر‬ ‫كات دەتوانێت لە سفرەوە دەست پێبكاتەوە‪».‬‬ ‫لە راستیشدا ئەو كاری خۆی جارێكی تر بە‬ ‫چوونەوە ناو ساحەی سیاسی دەستپێكردەوە‪.‬‬ ‫یەكەمینجار كە بوو بە نوێنەری پەرلەمان بە‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪19‬‬


‫ماتۆڕێكی چكۆلەوە چووە ناو حەوشەكە و‬ ‫حەرەسەكە سەری سوڕما‪ .‬لە ساڵی (‪)2004‬‬ ‫«بەرەی گشتی ‪ »broad front‬كە یەكێتیەك‬ ‫ب��وو ل��ە ن��ێ��وان پ��ارت��ە چ��ەپ و سۆشیال‬ ‫دیموكراتە میانڕەوەكان‪ ،‬بەدەسەاڵت گەیشت‪.‬‬ ‫هەر لەوێوە بۆ پۆستی وەزارەتی كشتوكاڵ و‬ ‫ماسی گرتن و ئاژەڵداری دیاریكرا‪.‬‬ ‫كاندیدای بەرامبەری لە ساڵی (‪)2009‬‬

‫یەكسەرە خەریكی گاڵتە پێكردنی ب��وو و‬ ‫ماڵەكەی بە «كوالنە» ناو بردبوو‪ .‬موهیكا‬ ‫خۆی بە «بێ ن��رخ» ناوبردنی یەكێك لە‬ ‫هاوینە ه��ەوارەك��ان��ی س��ەرۆك ك��ۆم��اری و‬ ‫فرۆشتنی‪ ،‬دڵ��ی زۆرێ��ك لە دەوڵەتدارانی‬ ‫لە خ��ۆی رەنجاند‪ .‬بۆ موهیكا (ل��ە پاش‬ ‫بەخشینەوەی داهاتی مانگانەی دەوڵەتی‬ ‫بە رێكخراوێكی خێرخوازی) لە مانگێكدا‬

‫تەنیا (‪ )800‬دۆالری ب��ۆ دەمێنێتەوە‪،‬‬ ‫ك��ە پێیوایە ل��ەگ��ەڵ ه��اوس��ەرەك��ەی هەر‬ ‫ئەوەندەیان بەسە‪ .‬هاوسەرەكەی خاتوو‬ ‫«لوچیا تۆپۆالنسكی»یش لە پارتیزانەكان‬ ‫و زیندانیانی پێشووە كە ئەمڕۆكە سیناتۆرە‪.‬‬ ‫موهیكا پێیوایە «نابێ لە نێوان سەرۆك‬ ‫كۆمار و هاوسێكانیدا جیاوازیەك هەبێت‪».‬‬ ‫لە راستیدا ئەگەر واڵتێك لە ئەمریكای التین‬ ‫هەبێ كە سەرۆك كۆمارەكەی بە فۆلۆكسێكی‬ ‫كۆن و بەبێ لەشكرێك پاسەوان بچێتە سەر‬ ‫ك��ار‪ ،‬هەمان ئۆرگوایە كە كەمترین پلەی‬ ‫گەندەڵی هەیە و خ��اوەن بەرزترین پلەی‬ ‫یەكسانی كۆمەاڵیەتییە‪ .‬س��ەرەڕای ئەوەی‬ ‫جینایەت و سەرپێچی بە یەكێك لە گرفتەكانی‬ ‫ئەو واڵتە دێتە هەژمار‪ ،‬بەاڵم هەنوكەش‪،‬‬ ‫یەكێك لە ئەمینترینەكانی ناوچەیە‪.‬‬ ‫ئ��ەگ��ەرچ��ی ئ��ێ��س��ت��اش دوو س���اڵ بۆ‬ ‫كۆتاییهاتنی س��ەرۆك كۆماریەكەی ماوە‪،‬‬ ‫بەاڵم وادیارە لە دەربڕینی بیروراكانی خۆی‬ ‫چێژ وەردەگ��رێ��ت‪ .‬كە دەگاتە ئاین‪ ،‬دەڵێ‪:‬‬ ‫ئێستاش بەشوێن خودا دا دەگەڕێت‪ .‬پەژارەی‬ ‫خۆی لەوە دەردەبرێت‪ ،‬كە گشت دەغدەغەكانی‬ ‫ئەمڕۆی كۆمەڵگەی جیهانی بووەتە گەشەی‬ ‫ئابوری‪ ،‬بەم بۆنەیەوە ئەو گوشارانەی كە‬ ‫دەخرێتە سەر سەرچاوە سروشتیەكان بە‬ ‫«كێشەی شارستانیەت» پێناسە دەكات‪ .‬تەنیا‬ ‫شتێك كە بیری لێناكاتەوە خانەنشینییەو‬ ‫دەیەوێ لە پاش دەورەی سەرۆك كۆماریەكەی‬ ‫بگەڕێتەوە سەر كاری باخەوانی و گوڵداریی‪.‬‬ ‫لە كۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا وێ��ڕای‬ ‫بروسكەیەك كە لە چاوەكانی دا بەدیدەكرێت‪،‬‬ ‫ئاماژە بە بەشێك لە رۆمانی دۆنكیشۆت‬ ‫دەكات كە تێیدا دۆنكیشۆت لە ناو شوانەكاندا‬ ‫خەریكی خ��واردن��ەوەی ش��ەراب و گۆشتە و‬ ‫دەستدەكات بە وت��اردان لە دژی «تاعونی‬ ‫ئازایەتی»‪ .‬موهیكا دەڵێت‪« :‬رەنگە ئەو‬ ‫شوانانە ل��ە هەژارترینەكانی ئیسپانیا‬ ‫بووبێتن‪ ،‬بەاڵم لە هەمانكاتیشدا لە بەرەی‬ ‫دەوڵەمەندترینەكان بە هەژمار دەهاتن‪».‬‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫‪ -‬اخبار روز‬

‫‪20‬‬


‫تا ئێستا نزیكەی ‪ 400‬بڕیاری دەركردوە‪،‬‬

‫بڕیارەكانی لوتكەی عەرەبی‬ ‫لەسەر كاغەز ماونەتەوە‬ ‫گرنگترین‬ ‫بڕیاری ئەم‬ ‫لوتكەیە بەخشینی‬ ‫كورسیەكەی سوریا‬ ‫بوو بە ئۆپۆزسیۆنی‬ ‫ئەو واڵتە‬

‫ئا‪ :‬سەالح سەعید ئەمین‬

‫عەرەبەكان لەدروستبوونی كۆمكاری عەرەبیەوە ل��ە(‪)1945‬ەوە نزیكەی ‪ 35‬كۆنگرەی لوتكەیان‬ ‫بەستوە‪ ،‬كە (‪)25‬یان ئاساییبوون و (‪)9‬شیان نائاسایی‪ ،‬لوتكەیەكییشیان ئابوری بووە‪ ،‬بەرهەمی ئەم‬ ‫لوتكانە نزیكەی ‪ 400‬بڕیاربووە‪ ،‬كە زۆربەیان لەسەر كاغەز ماونەتەوە‪ ،‬ئەمانەش ئەو بڕیارانەن كە‬ ‫لەسااڵنی رابردودا دەریكردون‪.‬‬ ‫*ئایار ‪ :1946‬ئینشاس (میسر)‪ :‬ئەم لوتكەیە لەسەر داوای مەلیك فاروق بەسترا‪ ،‬داوای راوەستانی كۆچی‬ ‫ێ جیاوازی‬ ‫جولەكەو و بەدەستهێنانی سەربەخۆی فەلەستین و پێكهێنانی حكومەتێكی كرد كەمافی هەموان بەب ‌‬ ‫بپارێزێت‪.‬‬ ‫*كانونی دووەم ‪ 1956‬لەبەیروت‪ :‬كەلەسەرداوای كەمیل شەمعونی سەرۆكی لوبنان بەسترا‪ ،‬لەكۆتایی‬

‫عـ‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪21‬‬


‫راگەیەنراوەكەیدا تەئكیدیكردەوە لەسەر‬ ‫پشتگیریكردنی میسر لە رووبەرووبوونەوەی‬ ‫هێرشە سێ‌ قۆڵییەكەدا و پشتگیری خۆی بۆ‬ ‫تێكۆشانی خەڵكی جەزائیر دژی فەرەنسا‬ ‫دەربڕی ‪.‬‬ ‫*كانونی دووەم���ی ‪ 1964‬لەقاهیرە‪:‬‬ ‫یەكەم لوتكەی نائاسایی بوو لەسەرداوای‬ ‫جەمال عەبدولناسر بەسترا بۆ لێكۆلێنەوە لە‬ ‫پرۆژەی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی روباری ئەردەن‪.‬‬ ‫‪ 1964‬لەئەسكەندەریە‬ ‫*ئ��ەی��ل��ول��ی‬ ‫پ��ێ��ش��وازی��ك��رد ل���ەدام���ەزران���د رێ��ك��خ��راوی‬ ‫رزگ��اری��خ��وازی فەلەستینی و بەنوێنەری‬ ‫شەرعی خەڵكی فەلەستینی ناساند‪.‬‬ ‫*ئ��ەی��ل��ول��ی ‪ 1965‬ل��ەدارول��ب��ەی��زا‪:‬‬ ‫سەركردەكانی عەرەب رەزامەندییان دەڕبری‬ ‫لەسەر داواكارییەكی رێكخراوی رزگاریخوازی‬ ‫فەلەستینی بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێكی‬ ‫نیشتمانی فەلەستینی و واژۆی لەسەر‬ ‫بەڵگەنامەی پشتگیری عەرەبی كرد‪.‬‬ ‫*ئابی ‪ 1967‬لەخەرتوم‪ :‬دوای نسكۆی‬ ‫‪ 1967‬بەسترا‪ ،‬تەبەنی دروش��م��ی « نە‬ ‫ئاشتی‪ ،‬نە گفتوگۆ‪ ،‬نە داننان بەئیسرائیل»ی‬ ‫كرد‪.‬‬ ‫*ك��ان��ون��ی ی��ەك��ەم ‪ 1969‬ل��ە ری��ب��ات‪:‬‬ ‫لوتكەیەك و بەالغی كۆتای نەبوو‪ ،‬ئامانجی‬ ‫دان��ان��ی ستراتیژێكی یەكگرتوو ب��وو بۆ‬ ‫رووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل‪.‬‬ ‫*ئەیلولی ‪ 1970‬لەقاهیرە‪ :‬لوتكەیەك‬

‫‪22‬‬

‫بوو لەگەرمەی رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان‬ ‫ئ��ەردەن و فەلەستینیەكاندا بەسترا‪ ،‬ئەم‬ ‫لوتكەیە كە عێراق و سوریا و جەزائیر و‬ ‫مەغریب بایكۆتیانكرد بڕیاریدا بەلیژنەیەكی‬ ‫چ��واری بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان‬ ‫و هەوڵیدا بۆ ئاشتەوایی نێوان مەلیك‬ ‫حسێنی پادشای ئەردەن و یاسر عەرەفاتی‬ ‫سەرۆكی فەلەستین لەرۆژی دواتردا جەمال‬ ‫عەبدولناسری سەرۆكی میسر كۆچی دواییكرد‪.‬‬ ‫*تشرینی دووەم��ی ‪ 1973‬لەجەزائیر‪:‬‬ ‫ئەم لوتكەیە ل��ەس��ەرداوای میسر و سوریا‬ ‫بەسترا دوای جەنگی ئۆكتۆبەر و ئازادكردنی‬ ‫تەواوی ئەو زەوییانەی ئیسرائیل لەشەڕی‬ ‫(‪ )1967‬دا داگیری كردبوون و بڕیاریدا بە‬ ‫« بەردەوامیدان لەبەكارهێنانی نەوتدا وەك‬ ‫چەكێك لەشەڕدا»‬ ‫*تشرینی دووم���ی ‪ 1974‬ل��ە ریبات‪:‬‬ ‫سەركردەكانی عەرەب بڕیاندا بە ناساندنی‬ ‫رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی بەتەنها‬ ‫نوێنەری شەرعی گەلی فەلەستین‪.‬‬ ‫*تشرینی ی��ەك��ەم��ی ‪ 1976‬ل��ەری��از‪:‬‬ ‫لوتكەیەكی شەش قۆڵی بوو بۆ باسكردن‬ ‫لەشەڕی ناوخۆی لوبنان‪ ،‬داوای ئاگربەست‬ ‫و جێبەجێكردنی رێكەوتنامەی قاهیرە»ی كرد‬ ‫و بڕیاریدا پەرەبەهێزە ئەمنیە عەرەبیەكان‬ ‫ب��درێ��ت‪ ،‬ك��ە زۆرب���ەی���ان ل��ەس��وری��ی��ەك��ان‬ ‫پێكهاتبوون‪ ،‬دوات��ر بوونە مۆتەكە بەسەر‬ ‫سنگی لوبنانەوە تا تیرۆركردنی رەفیق‬

‫حەریری لەلوبنان مانەوە‪.‬‬ ‫*تشرینی یەكەمی ‪ 1976‬لەقاهیرە‪:‬‬ ‫ب��ڕی��ارەك��ان��ی ل��وت��ك��ەی ری���از و دوب���ارە‬ ‫ئاوەدانكردنەوەی لوبنان و دانانی سندوقێك‬ ‫بۆ پشتگیری لەهێزە ئەمنیە عەرەبیەكان‬ ‫لەلوبنان پەسەند كرد‪.‬‬ ‫*تشرینی دووەم���ی ‪ 1978‬لەبەغداد‪:‬‬ ‫ئ��ەم لوتكەیە لەغیابی میسردا بەسترا و‬ ‫رێكەوتننامەی «كامبدیڤید»ی رەتكردەوە‪،‬‬ ‫بەخراپی دان��ا بۆ سەر گەلی فەلەستین و‬ ‫ن��ەت��ەوەی ع��ەرەب‪ .‬جەختیكردەوە لەسەر‬ ‫بایكۆتی عەرەب بۆ ئیسرائیل و گوێزانەوەی‬ ‫بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرەوە بۆ‬ ‫تونس‪.‬‬ ‫*تشرینی دوەمی ‪ 1979‬لەتونس‪ :‬بڕیاری‬ ‫جێبەجێكردنی بایكۆتی ئیسرائیل و پشتگیری‬ ‫بەرگری فەلەستینی دا‪.‬‬ ‫*تشرینی دووەم��ی ‪ 1980‬لەعەممان‪:‬‬ ‫ئەم لوتكەیە كە سوریا وجەزائیر و لوبنان‬ ‫و رێ��ك��خ��راوی رزگ��اری��خ��وازی فەلەستین‬ ‫بایكۆتیانكرد‪ ،‬ب��ڕی��اری پشتگیریكردنی‬ ‫عێراقیدا لەشەڕی لەگەڵ ئێراندا‪.‬‬ ‫*تشرینی دووەمی ‪ 1981‬لەفاس‪ :‬بڕیاری‬ ‫دەستپێشخەری ئاشتیدا كە بەشاراوەیی دانی‬ ‫بەئیسرائیلدا دەنا‪ ،‬كە فەهد بن عەبدولعەزیزی‬ ‫پادشای سعودیە پێشكەشیكردبوو‪.‬‬ ‫*ئابی ‪ 1985‬لەدارولبەیزا‪ :‬لوتكەیەكی‬ ‫نائاسایی بوو‪ ،‬بەالغی كۆتاییەكەی باسی‬


‫لەشەڕی ناوخۆی لوبنان و جەنگی عیراق‪-‬‬ ‫ئێرانی دەكرد‪ ،‬بۆ یەكەمجار تیرۆری بەهەموو‬ ‫جۆرەكانیەوە ئیدانەكرد لەپێشیانەوە تیرۆری‬ ‫ئیسرائیل‪.‬‬ ‫*تشرینی دووەمی ‪ 1987‬لەعەممان‪ :‬ئەم‬ ‫لوتكەیە گفتوگۆی جەنگی عێراق – ئێرانی‬ ‫كرد و پشتگیری ت��ەواوی خۆی بۆ عێراق‬ ‫دەرب��ڕی بۆ بەرگریكردنی لەخاكی عەرەب‬ ‫وئیدانەی داگیركاری ئێرانیكرد لەخاكی‬ ‫ع��ەرەب لە عێراقدا‪ .‬ه��ەروەك ئیدانەی ئەو‬ ‫گێرەشێوێنیانەی كرد‪ ،‬كە ئێرانییەكان لە‬ ‫مەككە لەكاتی فەریزەی حەجدا ئەنجامیاندا‬ ‫لەخۆپیشاندانێكدا ‪.‬‬ ‫*حوزەیرانی ‪ 1988‬لەجەزائیر‪ :‬پشتگیری‬ ‫راپەرینی ‪ 1987‬فەلەستینیەكانی كردو داوای‬ ‫بەستنی كۆنگرەیەكی دەولی كرد‪ ،‬دەربارەی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بەبەشداری رێكخراوی‬ ‫رزگاریخوازی فەلەستینی‪.‬‬ ‫*ئ��ای��اری ‪ 1989‬ل��ەدارول��ب��ەی��زا‪ :‬لەم‬ ‫لوتكەیەدا میسر گەڕایەوە بۆ كۆمكاری عەرەبی‬ ‫و پشتگیری خۆی بۆ دەوڵەتی فەلەستین‬ ‫دەربڕی كەیاسر عەرەفات رایگەیاندبوو‪.‬‬ ‫*ئ��ای��اری ‪ 1990‬ل��ەب��ەغ��داد‪ :‬ئیدانەی‬ ‫بەردەوامی كۆچی جولەكەی كرد بۆ ئیسرائیل‬ ‫و پشتگیری خ��ۆی بۆ عێراق دەرب��ڕی لەو‬ ‫هەڵمەتە ئیعالمیەی لەسەریبوو‪.‬‬ ‫* ئابى ‪ 1990‬لەقاهیرە‪ :‬دوای هەفتەیەك‬ ‫لە داگیركردنی كوەیت لەالیەن عیراقەوە‬ ‫بەسترا‪ ،‬ئیدانەی غەزوی عێراقیكرد بۆ سەر‬ ‫كوەیت و داوای كشانەوەی عێراقی كرد و‬ ‫جەختی لەسەر دان نەنان ب��ەوەی كوەیت‬ ‫بەشێكە لەعێراق دەكردەوە‪.‬‬ ‫*حوزەیرانی ‪ 1996‬لە قاهیرە‪ :‬دوای‬ ‫گەیشتنی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ سەركورسی‬ ‫دەس���ەاڵت لەئیسرائیل بەسترا و باسی‬ ‫چارەنوسی پرۆسەی ئاشتیكرد‪.‬‬ ‫*تشرینی یەكەم ‪ 2000‬لەقاهیرە‪ :‬بە‬ ‫كۆنگرەی ئەقسا ن��اس��راوەو دوای مانگێك‬ ‫ل��ە هەڵگیرساندنی راپ��ەڕی��ن��ی دووەم���ی‬ ‫فەلەستینیەكان بەسترا‪ ،‬بڕیاری دانانی‬ ‫راپەرینیدا بەناوی»‬ ‫سندوقی پشتگیری‬ ‫سندوقی راپەڕینی قودس»ەوە‪ ،‬سندوقێكیشی‬ ‫دانا بۆ پاراستنی ئەقسا بەناوی «سندوقی‬

‫ئەقسا»‪.‬‬ ‫*ئ���ازاری ‪ 2001‬لەعەممان‪ :‬بڕیاری‬ ‫ك��ارك��ردن��ی��دا ب��ە چ��االك��ك��ردن��ی بایكۆتی‬ ‫ع��ەرەب بۆ ئیسرائیل و دان��ان��ی سنورێك‬ ‫بۆ پێشڕەوییەكانی ئیسرائیل لەجیهانی‬ ‫عەرەبیدا‪.‬‬ ‫*ئ��ازاری ‪ 2002‬لەبەیروت‪ :‬دانینا بەو‬ ‫دەستپێشخەرییەی كە ئ��ەوك��ات عەبدوڵاڵ‬ ‫ب��ن ع��ەب��دول��ع��ەزی��زی پ��ادش��ای سعودیە‬ ‫خستبوویە ب��ەردەم ئیسرائیل‪ ،‬لەبەرامبەر‬ ‫پاشەكشەكردنیدا لەهەموو ئەو زەوییانەی‬ ‫لە‪ 1967‬دا داگیریكردبون ‪.‬‬ ‫*ئ������ازاری ‪ 2002‬ل���ەش���ەرم ش��ێ��خ‪:‬‬ ‫سەركردەكانی عەرەب بەرەها لێدانی عێراقیان‬ ‫رەتكردەوەو بەپێویستیانزانی رێگە چارەی‬ ‫ئاشتی قەیرانی عێراق كۆتایی پێبهێنرێت‪.‬‬ ‫*ئایاری ‪ 2004‬لەتونس‪ :‬سەركردەكانی‬ ‫عەرەب بەڵێنێكی مێژوویاندا بۆ بەرپاكردنی‬ ‫چ��اك��س��ازی‪ ،‬ت��ەئ��ك��ی��دی��ان��ك��ردەوە لەسەر‬ ‫دەستپێشخەری عەرەبی و ئەو نەخشەرێگایەی‬ ‫كە لیژنەی چوار قۆڵی دەربارەی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست دایاننابوو‪ ،‬ه��ەروەك ئیدانەی‬ ‫دی��واری لێكدابڕی «الجدار الفاصل»ی كرد‬ ‫لەكەرتی رۆژئاوای فەلەستین ‪.‬‬ ‫*ئازاری ‪ 2005‬لەجەزائیر‪« :‬راگەیاندنی‬ ‫جەزائیر»ی دەرك���رد‪ ،‬كە پێداگری دەك��رد‬ ‫لەسەر پێویستی كاراكردنی دەستپێشخەری‬ ‫ئاشتی عەرەبی‪ ،‬بەاڵم ئیسرائیل لەهەمان‬ ‫رۆژدا رەتیكردەوە‪.‬‬ ‫*ئ���ازاری ‪ 2006‬ل��ەخ��ەرت��وم‪ :‬تەبەنی‬ ‫خاڵیبوونی رۆژه��ەاڵت��ی ناوەڕاستیكرد‬ ‫لەچەكی كۆكوژ و پالنی ئێهود ئۆڵمەرتی‬ ‫رەتكردەوە بۆ كێشانی سنور لەگەڵ زەوییە‬ ‫فەلەستینیەكاندا‪ ،‬پشتگیری سودانیكرد‬ ‫لەقەیرانی دارف��ۆر و ل��ەڕووی داراییەوە‬ ‫پشتگیری هێزی یەكێتی ئەفریقیای كرد‬ ‫لەدارفۆر‪.‬‬ ‫ێ‬ ‫*ئ���ازاری ‪ 2007‬ل��ەری��از‪ :‬سەرلەنو ‌‬ ‫لوتكە بڕیاری كاراكردنی دەستپێشخەری‬ ‫ئاشتی عەرەبی داو داوای لەئیسرائیل كرد‬ ‫قبوڵی بكات و پشتگیری حكومەتی یەكێتی‬ ‫نیشتیمانی فەلەستینی ك��رد‪ ،‬كە لەالیەن‬ ‫فەتح و حەماسەوە پێكهێنرابوو‪ ,‬و لەكانونی‬

‫دووەمدا لوتكەی ئابوری عەرەبی لەكوەیت‬ ‫بەسترا‪.‬‬ ‫*ئازاری ‪ 2009‬لەدەوحە‪ :‬یاداشتی دادگای‬ ‫نێودوڵەتی رەتكردەوە سەبارەت بەتەوقیفی‬ ‫عومەر حەسەن ئەلبەشیری سەرۆكی سودان‪،‬‬ ‫هەروەك داوای دانانی سەقفێكی زەمەنیكرد‬ ‫بۆ پابەندبوونی ئیسرائیل بەرامبەر بە‬ ‫پرۆسەی ئاشتی‪ ،‬ئەم لوتكەیە ئاشتەوایی‬ ‫نێوان مەلیك عەبدوڵاڵی سعودیەو موعەممەر‬ ‫ق��ەزاف��ی س��ەرۆك��ی لیبیای بەخۆوەبینی‪،‬‬ ‫كە چەند ساڵێك بوو ناكۆكییان لەنێواندا‬ ‫دروستببوو‪ ،‬ئەمە جگە لەوەی دەوحە لە ‪16‬‬ ‫كانونی یەكەمی ‪2009‬دا میوانداری «لوتكەی‬ ‫غ��ەززەی ناكاو»یكرد كەدەوڵەتانی ناسراو‬ ‫بە «الممانعە» ئامادەیبوون و دەوڵەتانی‬ ‫«أالعتدال» بەشدارنەبوون‪.‬‬ ‫*ئازاری ‪ 2010‬لەسرت لەلیبیا‪ ،‬بەستنی‬ ‫لوتكەی ئاسایی عەرەبی لە لیبیا‬ ‫*ئازاری‪ 2012‬لەبەغداد‪ :‬تەئكیدكردنەوە‬ ‫لەسەر پرۆسەی چاكسازی گشتگیر لەواڵتانی‬ ‫عەرەبیدا‪ ،‬هەورەها جەختكردنەوە لەسەر‬ ‫ئاشتەوایی فەلەستنیی‪ ،‬پشتگیری گەلی‬ ‫سوریا و گوێزانەوەی ئاشتییانەی دەسەاڵت‬ ‫لەو واڵتەدا و جەالل تاڵەبانی سەرۆك كۆماری‬ ‫عێراق یەكەم كەسایەتی ك��ورد بەسیفەتی‬ ‫سەرۆك كۆماری سەرۆكایەتی دانیشتنەكانی‬ ‫لوتكەكەی دەكرد‪.‬‬ ‫*ئ���ازاری‪2013‬ل���ە دەوح���ە‪ :‬گرنگترین‬ ‫بڕیاری ئەم لوتكەیە بەخشینی كورسیەكەی‬ ‫سوریا ب��وو بە ئۆپۆزسیۆنی ئ��ەو واڵت��ە‪،‬‬ ‫كەئەمەش داننانێكی رەس��م��ی بەشۆڕشی‬ ‫گەلی س��وری��ا و كەنارخستنی رژێ��م بوو‬ ‫بەسەرۆكایەتی بەشار ئ��ەس��ەد‪،‬ه��ەروەك‬ ‫پشتگیری ئارامیكرد لەهەریەك لە عێراق و‬ ‫لیبیا و سۆماڵ و سودان و پشتگیری ئیمارات‬ ‫لەكێشەی دورگەكانی لەگەڵ ئێراندا كرد‪.‬‬

‫سەرچاوەكان‪:‬‬ ‫‪ -1‬فرانس ‪24‬‬ ‫‪ -2‬وكالە الصحافە المستقلە‪.‬‬ ‫‪ -3‬سایتی ‪zowaa‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪23‬‬


‫ماندێال رابەرێك بە بەراورد‬ ‫بەڕابەرانی شۆڕشەكانی دیكە‬ ‫هەندێ سەركردە شۆڕشیان وەك كەرەستە بۆگەیشتن بەدەسەاڵت بەكارهێناوە‬

‫‪24‬‬


‫گـ‬

‫گرنگیدانی خەڵكانی جیهان بە نیلسۆن ماندێال‬ ‫نیشانەی رێ��زگ��رت��ن��ە ل��ە س���ەرك���ردەی یەكێك لە‬ ‫بەناوبانگترین شۆڕشەكانی مێژووی ه��اوچ��ەرخ و‬ ‫دەرفەتێكیشە بۆ ئەوەی ئەو گوڕانكاریە لەگەڵ شۆڕشەكانیتر و‬ ‫رێبەرانیتر كە كردار و دواڕۆژێكی جیاوازتریان هەبوو بەراورد‬ ‫بكرێت‪.‬‬ ‫ماندێال وەك سەرۆكی شۆڕشی دژە ئاپارتاید (جیاوازیی‬ ‫ڕەگەزیی) دەناسرێت‪ ،‬بەاڵم هاوشێوەی سەرجەم جواڵنەوە‬ ‫سیاسیەكانیتر‪ ،‬ئەو شۆڕشەش لەسەركەوتنیدا قەرزارباری‬ ‫هەوڵ و تێكۆشانی هەزاران كەسی ناسراو و نەناسراو و بێ ناو‬ ‫ونیشانە كە لە پێناو كۆتایهێنان بە جیاوازی ڕەگەزی و نەبوونی‬ ‫ئازادی لە ئەفریقای باشور تێكۆشاون‪.‬‬ ‫تەنانەت ناتوانین وەك بنیاتنەر و دامەزرێنەری ئەو شۆڕشە‬

‫حەمید كەیهان‬ ‫بێبەش كرابوون و هەر چەشنە هەوڵ و‬ ‫تێكۆشانێكیش بۆ گۆڕینی ئەو دۆخە بە‬ ‫توندی سەركوت دەكرا‪.‬‬ ‫لە دۆخێكی جیاوازدا‪ ،‬ئاسایی دەبوو‬ ‫ئەگەر پاش روخانی رژێ��م‪ ،‬جەماوەری‬ ‫هەڵچوو خوازیاری تۆڵەسەندنەوە بن‬ ‫و سەرۆكەكەیشیان‪ ،‬س��وار شەپۆلی‬ ‫توڕەیی خەڵك بێت و ئەو دەرفەتە بۆ‬ ‫لەناوبردنی ركابەرەكانی و بەهێزكردنی‬ ‫پێگەی خۆی بقۆزێتەوە‪ ،‬بەتایبەتی كە‬ ‫سەرۆكی ئەم شۆڕشە‪ ،‬بیانوی پێویستی‬ ‫بۆ تۆڵەسەندنەوە بەدەستەوەبوو‪.‬‬ ‫خەبات لە دژی هەاڵواردن و جیاكاری‬ ‫نیلسۆن ماندێال لە بنەماڵەیەكی‬ ‫شاهانەی هەرێمی لەدایكبووەو بۆ ئەوەی‬ ‫بتوانێت خزمەتێكی باشتر بە پیشەی‬

‫لە ماندێال بڕوانین‪ ،‬چونكە كەسانێكیتر ئەو جواڵنەوەیان‬ ‫دەستپێكرد و چییەتی و ناوەڕۆكی گشتگیریان پێ بەخشی‪.‬‬ ‫ئەوەی نیلسۆن ماندێالی كردە یەكێك لە بەناوبانگترین‬ ‫كەسایەتیەكانی مێژوویی ه��اوچ��ەرخ‪ ،‬سەرۆكایەتیە كەم‬ ‫وێنەكەیەتی لە قۆناغی گواستنەوەی ئاپارتاید بەرەو دیموكراسی‬ ‫فرەرەگەزی لە ئەفریقای باشور‪ ،‬كە ب��ووە‪ ،‬بەربەستێك لە‬ ‫بەردەم ئەوەی ئامانجە دادپەروەریخوازانە و بەها مرۆییەكانی‬ ‫شۆڕشێكی جەماوەری‪ ،‬وەك زۆرب��ەی شۆڕشەكانیتر‪ ،‬ببێتە‬ ‫قوربانی چاوچنۆكی سیاسی رێبەرە دەسەاڵتخوازەكانی‪.‬‬ ‫بە لەبەرچاوگرتنی چییەتی رژێمی ئاپارتاید‪ ،‬ئەوە‬ ‫دەسكەوتێكی زۆر گرنگە‪ ،‬چونكە ل��ەو رژێ��م��ەدا‪ ،‬زۆرینەی‬ ‫هاوواڵتیان بە هۆی رەنگی پێستیان‪ ،‬بۆ چەندین نەوە‪ ،‬تەنانەت‬ ‫بە شێوازێكی یاساییش‪ ،‬لە زۆربەی مافەكانی هاوواڵتیبوون‬

‫لە فارسییەوە‪ :‬رۆژان رەحمان‬

‫خێزانەكەی بكات‪ ،‬رووی لە خوێندنی‬ ‫یاسا كرد‪.‬‬ ‫سەرباری ئەوە‪ ،‬بارودۆخی سیاسی‬ ‫واڵت��ەك��ەی لە جیاتی دادگ��ا‪ ،‬ماندێالی‬ ‫پەلكێشی گۆڕەپانی خەباتی سیاسی كرد و‬ ‫باجێكی بەسەردا سەپاند‪ ،‬كە تەنانەت بۆ‬ ‫زۆرینەی تێكۆشەرە شۆڕشگێڕەكانیش دور‬ ‫لە چاوەڕوانییە‪.‬‬ ‫ماندێال لە پێناو دەستەبەركردنی‬ ‫مافی یەكسانی بۆ گشت هاوواڵتییەكانی‪،‬‬ ‫سەركوتی خوێناوی و پڕتوندوتیژی خەڵك‬ ‫و دادگایی و زیندانیكردنی هاوبیرەكانی‬ ‫بەچاوی خۆی دی‪ ،‬ئەمەش لە كاتێكدا‬ ‫بوو كە جیهانی دەرەوە بۆ چەندین ساڵ‬ ‫یان راستیەكانی ئاپارتایدی نەدەزانی یان‬ ‫گرنگی پێنەدەدا‪.‬‬

‫ماندێال ماوەیەكیش خۆی حەشاردا‪،‬‬ ‫چەندینجار دەستبەسەر كرا و نزیكەی ‪30‬‬ ‫ساڵی ژیانی لە زینداندا بەسەر بردوە‪،‬‬ ‫بەشێكی ئەو ماوەیە لە دوخێكی دژواردا‬ ‫تێپەربوو‪ ،‬كە تێیدا لەكانەبەردەكاندا‬ ‫بێگاری پێكراوەو رووبەڕووی هەڵسوكەوت‬ ‫و مامەڵەی نەشیاوی پاسەوانە سپی‬ ‫پێستەكانی زیندان بببوویەوە‪.‬‬ ‫ب��ۆئ��ەو ك��ەس��ان��ەی ل��ە پلەیەكی‬ ‫نزمتردابن‪ ،‬ئەزمونێكی بچوكتر لەوەش‬ ‫بەسە بۆ ئەوەی دواب��ەدوای سەركەوتنی‬ ‫شۆڕش‪ ،‬لە ژێر ناوی دادپ��ەروەری یان‬ ‫بۆ قۆرخكردنی دەس���ەاڵت‪ ،‬لە تۆڵەی‬ ‫راب���ردودا‪ ،‬بەندیخانەكان پڕ بكەن لە‬ ‫بەندكراو و سێدارەكانیان بچەقێن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫شۆڕشی ئەفریقای باشور لەم كارەساتە‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪25‬‬


‫بەدور بوو‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 1994‬شۆڕشی دژە ئاپارتاید‬ ‫سەركەوت‪ ،‬لە كاتێكدا بە لەبەرچاوگرتنی‬ ‫ه���ەل���وم���ەرج و راب������ردوی زۆرب����ەی‬ ‫شۆڕشەكانیتر هاوچەرخ‪ ،‬كەمترین شتێك‬ ‫كە لە سەرۆكی ن��وێ چ���اوەڕوان دەك��را‬ ‫چۆكدادان بوو لە بەرامبەر «رق و توڕەیی‬ ‫شۆڕشگێڕی» كە بە هۆیەوە رەشبگیری‬ ‫ب��ەرب�ڵاو و س��زادان��ی كاربەدەستانی‬ ‫حكومەتی پێشوو دەهاتە ئاراوە‪.‬‬ ‫بە وەها هەنگاوێك دەیتوانی پاڵپشتی‬ ‫الیەنە توندڕەوەكان بەدەست بهێنێت و‬ ‫هاوشێوەی زۆرب��ەی شۆڕشەكانیتر‪ ،‬بە‬ ‫دروستكردنی كەشی تۆقاندن‪ ،‬زەمینەیەكی‬ ‫لەبار بۆ دروستبوونی دیكتاتۆرییەكی‬ ‫نۆی لە ئەفریقای باشور بڕەخسێنێت‪.‬‬ ‫ل��ە ب��ەرام��ب��ەردا‪ ،‬ئ���ەوەی رووی���دا‬ ‫نمونەیەك بوو لە كارامەیی و لێهاتویی‬ ‫سیاسی و گرنگتر ل��ەوەش‪ ،‬مرۆڤایەتی‬ ‫سەرۆكی ئەو شۆڕشە كە خۆشەویستبوون‬ ‫و قورسایی خ��ۆی بۆ بانگهێشت كردن‬ ‫ب���ەرەو ئاشتی و چەسپاندنی ئ��ازادی‬ ‫بەكارهێنا نەك هاندان بۆ نانەنەوەی‬ ‫ناكۆكیی و دووبەرەكی‪.‬‬ ‫نیلسۆن ماندێال بۆ م��اوەی زیاتر‬ ‫لە پێنج س��اڵ سەرۆكایەتی حكومەتی‬ ‫فرەڕەگەزی ئەفریقای باشوری لەئەستۆ‬ ‫بوو‪ ،‬بەاڵم بە پێچەوانەی دەسەاڵتدارانی‬ ‫دیكتاتۆر و سەرەڕۆ كە ناوبانگیان تەنها بۆ‬ ‫دەسەاڵتەكەیان دەگەڕێتەوە‪ ،‬بە كشانەوە‬ ‫لە پۆستەكەی‪ ،‬رێز و خۆشەویستییەكی‬ ‫زیاتری بۆ خۆی دەستەبەركرد‪.‬‬ ‫سەرۆكایەتی ماندێال و كەسانیتر‬ ‫كاتێك شۆڕشی ئەفریقای باشور‬

‫‪26‬‬

‫لەگەڵ زۆربەی شۆڕشەكانی دیكە بەراورد‬ ‫دەك��رێ��ت‪ ،‬رۆڵ��ی س��ەرەك��ی ماندێال لە‬ ‫دیاریكردنی رێڕەوێكی بونیاتنەر بۆ ئەو‬ ‫واڵتە دەبینرێت‪.‬‬ ‫لە زۆربەی شۆڕشەكانی هاوچەرخدا‪،‬‬ ‫ئ��ەو سەرۆكانەی بە پشتگیری خەڵك‬ ‫دەسەاڵتیان گرتوەتە دەست‪ ،‬بۆ مانەوەیان‬ ‫لەو دەسەاڵتەدا‪ ،‬زۆرجار دوخێكی خراپتر‬ ‫لە راب��ردوی��ان بەسەر نەتەوەكەیاندا‬ ‫سەپاندوە‪.‬‬ ‫ئەو سەركردانە شان بەشانی خەڵك‬ ‫لە پێناو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی یان‬ ‫ئازادی بەشداریان لە خەبات و تێكۆشان‬ ‫ك��ردب��وو‪ ،‬كاتێك جڵەوی دەسەاڵتیان‬ ‫گرتەدەست‪ ،‬ئەوەیان خستەڕوو كە هیچ‬

‫خواست و مەیلێكیان بۆ بەڕێوەبردنی‬ ‫كاروبارەكان لە چوار چێوەی سیستمێكی‬ ‫دادپ��ەروەران��ە و ئ���ازاددا نییە و بەپێی‬ ‫پێویست ئازادبیری و چاكەكاری سیاسییان‬ ‫نییە بۆ هاوتەریب بوون لەگەڵ خەڵكدا‪.‬‬ ‫بزوێنەری دیكتاتۆریەتی ئ��ەوان بە‬ ‫تۆڵەسەندنەوە لە كاربەدەستانی رژێمی‬ ‫پێشوو دەكەوێتەكار و بە پشت بەستن بە‬ ‫چەند فێڵێك لەوانە داتاشینی «دوژمنانی»‬ ‫هەمیشە ئامادەی ناوخۆیی و دەرەكی‪،‬‬ ‫ناكۆكی نانەوە‪ ،‬خوڵقاندنی قەیران و‬ ‫تەنانەت هەڵگیرساندنی شەڕ‪ ،‬بیانوی‬ ‫پێویست بۆ زەوت��ك��ردن��ی ئازادیەكانی‬ ‫خەڵك دەستەبەر دەكەن‪.‬‬ ‫بەو شێوەیە‪ ،‬شۆڕشێك كە بڕیار بوو‬


‫پەیامی ئازادی‪ ،‬خۆشگوزەرانی و متمانەی‬ ‫جیهانی بۆ نەتەوەیەك بهێنێت‪ ،‬دەبووە‬ ‫هۆكارێك بۆ سەركوتكردن‪ ،‬ناسەقامگیری‬ ‫و هەژاری لە ناوخۆدا و بی ئابڕوییش لە‬ ‫دەرەوەی واڵت‪ ،‬لە پێناو ئەوەی فەرمانڕاو‬ ‫و چینی دەسەاڵتداری نوێ بتوانن ئیمتیازە‬ ‫سیاسی و ئابوریەكانی واڵت قۆرخ بكەن‪.‬‬ ‫كارەساتێكی ل��ەو ج��ۆرە دەیتوانی‬ ‫ب��ە ئاسانی ل��ە ئەفریقای باشوریش‬ ‫رووب��دات‪ ،‬كەواتە‪ ،‬لە ئێستادا نیلسۆن‬ ‫ماندێال نەتەنیا وەك كەسایەتیەكی‬ ‫ئازادیخواز ناوی لێنەدەبرا‪ ،‬بەڵكو وەك‬ ‫دەسەاڵتدارێكی دیكتاتۆر لە واڵتێكی بێ‬ ‫ئابڕودا ماڵئاوایی لە ژیان دەكرد‪.‬‬ ‫خولیای دەسەاڵت‬ ‫ئەوەی ماندێالی لەو چارەنوسە رزگار‬ ‫كرد‪ ،‬جیا لە كەسایەتی بەرز‪ ،‬زیرەكیە‬ ‫سیاسیە كەم وێنەكەی بوو‪.‬‬ ‫ش���ۆڕش رێ��گ��ەی��ەك��ی ن��ائ��اس��ای��ی و‬ ‫هەندێكجاریش ئاوێتەی توندوتیژییە بۆ‬ ‫چارەسەركردنی قەیرانێكی سیاسی كە بە‬ ‫هۆكاری جیاجیا و بە تایبەتی بە هۆی‬ ‫پێداگركردنی چینی دەس��ەاڵت��دار لەسەر‬ ‫ئەنجامنەدانی گۆڕانكاری بە شێوەیەكی‬ ‫ئاسایی‪ ،‬دەگیرێتەبەر و س��ەرك��ردەی‬ ‫شۆڕشیش كەسێكە كە بە شێوازێكی كاتی‬ ‫سەرخستنی ئەو رێگە چارەیە دەگرێتە‬ ‫ئەستۆ‪.‬‬ ‫ب��ەم پێیە‪ ،‬ش��ۆڕش «كردەوەیەكی‬ ‫سیاسی»ە كە هاوشێوەی هەر چەشنە‬ ‫كردەوەیەكی سیاسی دیكە‪ ،‬ئامانجێكی‬ ‫دی��اری��ك��راوی ه��ەی��ە ك��ە پێویستە لە‬ ‫مەودایەكی كات و شوێنی دیاریكراودا‬

‫ماندێال لە پێناو‬ ‫دەستەبەركردنی مافی‬ ‫یەكسانی بۆ گشت‬ ‫هاوواڵتییەكانی‪،‬‬ ‫سەركوتی خوێناوی‬ ‫و پڕتوندوتیژی‬ ‫خەڵك و دادگایی‬ ‫و زیندانیكردنی‬ ‫هاوبیرەكانی بەچاوی‬ ‫خۆی دی‬

‫دەستەبەر بكرێ و هەلومەرجی چاالكی‬ ‫ئاسایی بۆ كایەی سیاسەت بگێڕێتەوە‪.‬‬ ‫ئاشكرایە كە پێداگریكردن لەسەر‬ ‫پاراستنی دۆخی شۆڕشگێری و دیاریكردنی‬ ‫ئەو ئامانجانەی بە زەقی دیارن لە توانای‬ ‫شۆڕشدا نیین‪ ،‬یان هێمای شكستهێنانی‬ ‫ش��ۆڕش و پێویستبوونی هاتنە ئ��ارای‬ ‫ج��واڵن��ەوە و س��ەرۆك��ێ��ك��ی نوێیە یان‬ ‫دەتوانێت ئاماژەیەك بۆ بە الڕێداچوونی‬ ‫ن��اوەڕۆك��ی ش��ۆڕش ل��ە پێناو خواستە‬ ‫سیاسیە ناڕەواكان‪.‬‬ ‫ش��ۆڕش��ی ئەفریقای ب��اش��ور‪ ،‬وەك‬ ‫شۆڕشێكی رەسەن و خاوەن سەركردەیەكی‬ ‫هۆشیار‪ ،‬كە بە ئامانجی جێگیركردنی‬ ‫دیموكراسی فرە رەگ��ەزی و پێكهێنانی‬ ‫زەمینەیەك بۆ پێشكەوتنی ئابوری لە‬ ‫ناوخۆ و بەدەستهێنانی پێگەی جیهانی بۆ‬ ‫خەڵكەكەی سەریهەڵدا و بێ ئەوەی لەو‬ ‫ئامانجە البدات‪ ،‬گەیشتە ئەنجام‪.‬‬

‫هەڵبەت ناتوانین بڵێین دۆخی ئێستای‬ ‫ئەفریقای باشور بێ كەموكوڕیە‪ ،‬چونكە‬ ‫سەرباری ئەو پێشكەوتنانەی بەدەستی‬ ‫هێناوە‪ ،‬هێشتا گ��ی��رۆدەی ه���ەژاری و‬ ‫دەرەنجامەكانییەتی وەك توندوتیژی و‬ ‫نائەمنی‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا‪ ،‬هاواڵتیانی ئەفریقای‬ ‫باشور لەسایەی شۆڕشێكی رەس��ەن و‬ ‫سەركردەیەكی لێوەشاوە‪ ،‬پێگەیەكی‬ ‫شیاویان لە جیهاندا بەدەستهێناوەو‬ ‫ل��ە ج��ی��ات��ی س���ەرش���ۆڕی ل��ەب��ەرچ��اوی‬ ‫خەڵكانی جیهان‪ ،‬دەت��وان��ن ب��ەو پەڕی‬ ‫شانازیەوە پاسپۆرتەكانیان هەڵگبرن و‬ ‫بە سەربەرزیەوە ئااڵكەیان بشەكێننەوە‬ ‫و حكومەتەكەشیان ن��اچ��ار نییە بۆ‬ ‫بەدەستهێنانی دۆستایەتی واڵتانی دیكە‪،‬‬ ‫بەرتیل بەم یان بەو گروپی توندڕەو یان‬ ‫واڵتی بێزراو بدات‪.‬‬ ‫ئەنجامی ژی��ان و خەباتی نیلسۆن‬ ‫ماندێال‪ ،‬بەرەوپێشبردنی بەها مرۆیەكان‬ ‫و پێداگریكردن ل��ەس��ەر چ��اك��ەخ��وازی‬ ‫و ئەقالنییەتی سیاسی و گەیشتن بە‬ ‫پێگەیەكی ب��ەرز و هەرمان لە مێژوودا‬ ‫بووە‪.‬‬ ‫ل��ەب��ەرام��ب��ەردا‪ ،‬ئ��ەو سەرۆكانەش‬ ‫ه��ەب��وون ك��ە ن��اپ��اك��ی��ان ل��ە ئامانجی‬ ‫نەتەوەكەیان كردوە‪ ،‬و شۆڕشیان وەك‬ ‫كەرەستەیەك بۆ گەیشتن بە دەس��ەاڵت‬ ‫بەكارهێناوە و دەسەاڵتەكەشیان بۆ‬ ‫جێنشینە چاوچنۆكەكانیان جێهێشتووە‪.‬‬ ‫تاكە هیوایەك كە دەتوانین بەو پەڕی‬ ‫ب��ەزەی��ی��ەوە بۆ ئ��ەو ج��ۆرە سەركردانە‬ ‫بخوازین ئ��ەوەی��ە كە هەرچی زووت��رە‬ ‫ناویان بسڕدرێتەوە و لەبیر بكرێن‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪27‬‬


‫میراتی ماندێال‬

‫بەبۆنەی ‪ 95‬ساڵەی لەدایكبوونیەوە‬ ‫لەبەر ئەوەی مافی كوردی پێشێلكردووە خەاڵتی ئەتاتوركی ڕەتكردوەتەوە‬

‫حەسەن رەحمان پەنا لە فارسیەوە‪ :‬ناسر حەقپەرەست‬

‫ن‬

‫نیلسۆن ماندێال یا «مادێبا» (باوەگەورە) زیاتر لەمانگێكە بەهۆی هەوكردنی سیەكانی لەنەخۆشخانەیەو رۆژی پێنج‬ ‫شەممە‪ 18‬تەموز جەژنی ‪ 95‬ساڵەی یان بۆگێڕا‪ .‬لەكاتی كەوتنی لەنەخۆشخانە‪ ،‬خەڵكانێكی زۆر لەسەرانسەری جیهان‬ ‫بەنیگەرانیەوە لەچارەنوسی دەڕوانن‪ .‬گەرچی مەرگ بەشێكەلە ژیان و بەسەرنجدان بەبەسااڵچوویی ماندێال لەچاوەڕوانی‬ ‫بەدور نییە‪ ،‬بەاڵم ئەستەمە كەسێك بدۆزیتەوە بەبیستنی هەواڵی مەرگی ماندێال خەم داینەگرێت و هەست بەوەنەكات كەلەدەیەی‬ ‫دووهەمی سەدەی ‪ 21‬چ مرۆڤێكی بەنرخ لەكیس دەدات‪.‬‬

‫‪28‬‬


‫ماندێال لەو دەگمەن و خەباتكار و‬ ‫شۆڕشگێڕانەی سەدەی ‪ 20‬و پاشماوەی‬ ‫ش��ەڕی دووەم���ی جیهانی و س��ەردەم��ی‬ ‫«ش���ەڕی س��ارد»ەك��ە هەڵگری گەلێك‬ ‫لەتایبەتمەندییەكانی ئەو سەردەمەیە‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم كەسایەتیە جیهانیەكەی بە‪27‬‬ ‫س��اڵ زی��ن��دان و لەناوبردنی سیستمی‬ ‫«ئەپارتایدی رەگەزی» دەناسرێتەوە‪.‬‬ ‫«مادێبا» (باوەگەورە) لە‪ 18‬تەموزی‬ ‫‪ 1918‬لەبنەماڵەی تیمبۆ لەگوندێكی‬ ‫چكۆلە بەناوی»موزو» لەناوچەی مێتاتا‪،‬‬ ‫ناوەندی پارێزگای كیپ لەئەفریقای باشور‬ ‫لەدایك ب��وو‪ .‬ماندێال هەر لەسەردەمی‬ ‫منداڵی رەنج و ئازاری هەاڵواردنی رەگەزی‬ ‫(ئاپارتاید) بەئێسك و پێستەوەهەست‬ ‫پێكرد و چ���ووەری���زی ه��ەڵ��س��وڕاوان��ی‬ ‫نەهێشتنی ئەم پەڵەنەگریسەی كۆمەڵگەی‬ ‫ئەفریقیا‪ .‬ئەگەرچی ماندێالی گەنج لەم‬ ‫خەباتەدا تەنیا نەبوو‪ ،‬بەاڵم وەك هەزاران‬ ‫رەنگینپێستی تر بەتەنیایی گەلێك دژواری‪،‬‬ ‫زیندان و ئەشكەنجەی تەحەمول كرد‪ .‬بەاڵم‬ ‫هەرگیز كۆڵی نەدا تا بەپشتیوانی ئەو‬ ‫خەڵكەی خۆشیان دەویست و هاوڕێیەتیان‬ ‫دەكرد‪ ،‬راپەڕین و سیستمی ئەپارتایدیان‬ ‫لەحكومەت و یاسای بنەڕەتی ئەفریقیای‬ ‫باشور سڕیەوە‪.‬‬ ‫ماندێال ل��ەم��اوەی ‪ 27‬س��اڵ زیندان‬ ‫(زۆرب����ەی ئ��ەو م��اوەی��ەی ل��ەژوورێ��ك��ی‬

‫تاكەكەسی ل��ەدورگ��ەی «رۆبێن» تێپەر‬ ‫كردبوو)‪ ،‬بوو بە ناسراوترین كەسایەتی‬ ‫خەباتكاری دژ بەئەپارتاید لەئەفریقیای‬ ‫باشور و یەكێك لەزیندانیانی خۆڕاگر‬ ‫لەئاستی جیهانیدا‪.‬‬ ‫م��ان��دێ�لا ب��ەت��ۆم��ەت��ی ب���ەش���داری و‬ ‫رێكخستنی خۆڕاگری چەكدارانە‪ ،‬محاكەمەو‬ ‫زیندانی كرا‪ .‬ئەو بەتۆمەتی «كۆمۆنیست‬ ‫و تیرۆریست» بوون محاكەمە‪ ،‬زیندان و‬ ‫ئەشكەنجەكرا كەبەوتەی خۆی هیچكات‬ ‫نەبووە‪ .‬لەبیرەوەرییەكانی زیندان دا‬ ‫دەنوسێت‪« :‬من بەتۆمەتی كۆمۆنیست‬ ‫بوون محاكەمەو زیندانی كرام‪ .‬من گەلێك‬ ‫دۆست و هاورێی كۆمۆنیستم هەبوو‪ ،‬كە‬ ‫خۆشم دەویستن‪ ،‬نوسراوەكانی ماركس و‬ ‫ئیەنگڵسم خوێندبویەوە‪ ،‬بەاڵم كۆمۆنیست‬ ‫نەبووم‪ ».‬لەپاش كۆتایی شەڕی دووهەمی‬ ‫جیهانی و دەسپێكی شەڕی سارد لەنێوان‬ ‫دوو بلۆكی رۆژه����ەاڵت و رۆژئ����اوا كە‬ ‫هەرتاكێكی خەباتكار و ئازادیخواز‪ ،‬هەر‬ ‫مرۆڤێكی دژ بەبێعەداڵەتی و هەاڵواردن‪،‬‬ ‫چ ن��اڕازی بەسیاسەتەكانی ئەمریكا و‬ ‫واڵت��ان��ی ت��ری رۆژئ��اوای��ی و چ ن��اڕازی‬ ‫ب��ەرژێ��م��ە پ��اوان��خ��وازەك��ان��ی الیەنگری‬ ‫ئەوان لەوانە رژێمی ئەپارتایدی رەگەزی‬ ‫ئەفریقیای باشور‪ ،‬حكومەتی سەركوتگەر‬ ‫و دژەفەلەستینی ئیسرائیل‪ ،‬ئیستبدادی‬ ‫پاشایەتی لەئێران‪ ،‬سیستمی دژەمرۆیی‬

‫كەمالیستەكان لەتوركیا و دەیان دیكتاتۆر‬ ‫و س��ەرك��وت��گ��ەری ت��ری وەك پینۆشەو‬ ‫سوهارتۆ‪ ،‬بەكۆمۆنیست پێناسەدەكران‬ ‫و رەوانەی زیندان و ئەشكەنجەگاكانیان‬ ‫دەكردن و بەسەركوتی خوێناوی ئەوان‬ ‫و ئ��ەو بزوتنەوانەی كەرێبەرایەتیان‬ ‫دەك��ردن‪ ،‬هەوڵیان بۆ لەبەین بردنیان‬ ‫دەدا‪ .‬ماندێال لەو دەگمەن كەسایەتیە‬ ‫شۆڕشگێڕانەی سەردەمی شەڕی ساردە كە‬ ‫پشتی لەئامانجەكان و گەلەكەی نەكرد و‬ ‫پێیان وەفادار مایەوە‪.‬‬ ‫ماندێال ل��ەه��ەڵ��س��وڕاوان��ی خەباتی‬ ‫خوێندكاری دەی���ەی ‪50‬ی ئەفریقیای‬ ‫باشور بوو‪،‬كەلە ‪5‬ی دیسەمبری ‪1956‬‬ ‫هاوڕێ لەگەڵ ‪ 150‬كەس لەخەباتكارانی‬ ‫دژە ڕەگەزپەرەستی دەستگیر و بەخیانەت‬ ‫تۆمەتبار كرا‪ .‬ئەو محاكەمەیە لە‪1956‬‬ ‫تا ‪ 1961‬درێژەی كێشا‪ ،‬بەاڵم هەموویان‬ ‫ن��اس��ران و تەبریەدەكران‪.‬‬ ‫بەبێتاوان‬ ‫ماندێال لەپاش تەواوكردنی زانكۆ لەبواری‬ ‫مافناسی‪ ،‬لەگەڵ هاوڕێ و هاوكاری نزیكی‬ ‫«ئۆلیوێر تامبۆ» خەریكی بەڕێوەبردنی‬ ‫شەریكەی مافناسی «ماندێال و تامبۆ»یان‬ ‫دامەزراند و بەڕێوەیان دەبرد و هاوكاری و‬ ‫یارمەتی بەخۆڕایی و هەرزانیان پێشكەش‬ ‫بەو رەشپێستانە دەكرد كەلەالیەن سیستمی‬ ‫ئەپارتایدەوە ئازار دەدران و مافەكانیان‬ ‫پێشێل دەكرا‪ .‬ماندێال لەدەقیق كردنەوەی‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪29‬‬


‫مەنشوری ئ��ازادی «كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫ئەفریقیا» لەساڵەكانی دەیەی ‪ 50‬زاینی‬ ‫كەلەدژی ئەپارتاید لەو واڵتەبوو‪ ،‬رۆڵێكی‬ ‫گرنگی گێرا‪.‬‬ ‫ماندێال ل��ە‪ 1961‬رێبەری «پەیكانی‬ ‫گەل»ی بەهێمای تایبەتی ( ‪ )MK‬باڵی‬ ‫سەربازی كۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقیای‬ ‫( ‪ )ANC‬لەئەستۆ گرت كەخۆی یەكێك‬ ‫لەدامەزرێنەرانی بوو‪ .‬ماندێال خەباتی‬ ‫چ��ەك��داری دژ ب���ەدام���ەزراوە عەسكەری‬ ‫وحكومیەكان رێبەری كرد‪ .‬چەند دەیەدواتر‬ ‫بەتایبەت لە دەی��ەی‪ 1980‬كەماندێال لە‬ ‫زیندان بوو‪ ،‬ئەم كردەوانە شەڕێكی بەرینی‬ ‫پارتیزانی دژ بەسیستمی دەس��ەاڵت��دار‬ ‫لێكەوتەوە‪ .‬ماندێال ل���ەدەرەوەی واڵت‬ ‫هەوڵی كۆكردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ ‪MK‬‬ ‫دابوو‪ ،‬بەر لەزیندانی كران و لەسەردان بۆ‬ ‫هەندێك لەواڵتانی ئەفریقایی‪ ،‬ئیمكاناتی‬ ‫بۆ راهێنانی پارتیزانەكانی كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی دابین كردبوو‪.‬‬ ‫لە‪ 5‬ئاگۆستی ‪ 1962‬پاش ‪ 17‬مانگ‬ ‫خ��ۆش��اردن��ەوەو خۆبەدەستەوە ن��ەدان‪،‬‬ ‫ماندێال لەالیەن پۆلیسەوە دەستبەسەر‬ ‫و لەقەاڵی ژۆهانسبۆرگ زیندانی كرا‪.‬‬ ‫وی��ل��ی��ام ب��ل��ۆم یەكێك ل��ەك��ارم��ەن��دان��ی‬ ‫پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا‪ ،‬دان‬ ‫بەوەدادەنێت رێكخراوی «سیا» كەپشتیوان‬ ‫و راه��ێ��ن��ەری م��ەئ��م��وران��ی سیخۆڕی و‬ ‫زانیاری رژێمی ئەپارتاید لەئەفریقیا بوو‪،‬‬ ‫شوێنی خۆحەشاردانی ماندێالی بەپۆلیس‬ ‫راگەیاند‪ .‬هەڵبەت ماندێال تەنیا كەسایەتی‬

‫‪30‬‬

‫لەناساندن و دەستبەسەر كردنی لەالیەن‬ ‫رێكخراوی «سیا» و بەكرێگیراوانی نەبوو‬ ‫كەدەكەوێتەداوی‪ .‬بەڵكو ئەم رێكخراوە‬ ‫گەورەو سامناك و مەترسیدارە گەاڵڵەی‬ ‫دەی��ان و س��ەدان كودەتا‪ ،‬دەستگیری و‬ ‫تیرۆری هەڵسوڕاوان و كەسایەتیەخەباتكار‬ ‫و دژەكاپیتالیستیەكان و رژێمەكانی‬ ‫الیەنگری لەسەراسەری جیهان داڕشتوەو‬ ‫ب��ەك��ردەوە دەرهێناوە و ه��ەر ئێستاش‬ ‫درێژەی هەیە‪.‬‬ ‫ماندێال ل��ەدادگ��ا بەرێبەری كردنی‬ ‫م��ان��گ��رت��ن��ی ك���رێ���ك���اران ل�����ە‪ 1961‬و‬ ‫چ����وون����ەدەرەوەی ن��ای��اس��ای��ی ل��ەواڵت‬ ‫تۆمەتبار كرا‪ .‬لە‪ 25‬ئۆكتۆبەری ‪1962‬‬ ‫ماندێال دیسانەوەش ب��ە‪ 5‬س��اڵ زیندان‬ ‫مەحكوم ك��را‪ .‬دووس��اڵ دوات��ر لە ‪11‬ی‬ ‫ژوئەنی ‪ 1964‬بەتۆمەتی بەشداریكردنی‬ ‫لەكۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا ( ‪)ANC‬‬ ‫حوكمێكی تر لەدژی دەركرا‪.‬‬ ‫ل��ەی��ەك��ێ��ك ل��ەب��ی��رەوەری��ەك��ان��ی دا‬ ‫دەن��وس��ێ��ت‪« :‬ژی��ان��ی خ��ۆم ب��ۆ خەڵكی‬ ‫ئەفریقیا تەرخانكرد‪ .‬بەرامبەر زۆرداری‬ ‫سپیپێستەكان وەستاومە و لەدژی زۆرداری‬ ‫رەشپێستەكانیش خەباتم كردوە‪ .‬بەشوێن‬ ‫ئامانجی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و دیموكراتی‬ ‫كەوەبووم كەهەموان بتوانن بەبەهرەمەند‬ ‫ب��وون لەدەرفەتی یەكسان تێیدا بژین‪.‬‬ ‫ئەوەئامانجی منە ك��ەه��ی��وادارم ژیانی‬ ‫لەگەڵ بەسەر بەرم و بەدەستی بێنم‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر پێویست بكات ئامادەم لەپێناو ئەم‬ ‫ئامانجەدا بمرم‪ ».‬ماندێال ‪ 18‬ساڵ لە‪27‬‬

‫س��اڵ زیندانی بوونی خ��ۆی ل��ەدورگ��ەی‬ ‫«رۆبن» بەسەر برد‪.‬‬ ‫ئ��ازاد بوون لەزیندان‪ ،‬بەدەسەاڵت گەیشتن و‬ ‫جێهێشتنی لەلوتكەی خۆشەویستی دا؟‬ ‫نێلسۆن ماندێال تا فێڤریەی ‪1990‬‬ ‫كەچاالكیەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا‬ ‫و خەباتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادبوونی‬ ‫ب��ەدروش��م��ی «نیلسۆن م��ان��دێ�لا ئ��ازاد‬ ‫بكەن!»‪ ،‬ئازادی ئەوی لێكەوتەوە‪ ،‬هەروا‬ ‫لە زیندانی بوو‪ .‬لەو كاتەدا»فێردریك‬ ‫دك��ل��ێ��رك» س���ەرۆك ك��ۆم��اری ئەوكاتی‬ ‫ئەفریقای باشور فەرمانی ئازادی ماندێال‬ ‫و كۆتای هاتنی قەدەغەبوونی چاالكی‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقای دەركرد‪.‬‬ ‫ماندێال ل��ەرۆژی ئازاد بوونی خۆیدا‬ ‫(‪ 11‬شوباتی ‪ )1990‬بەدور لەجیاوازی‬ ‫رەگەزی و نەژادی روو لە خەڵكی ئەفریقای‬ ‫باشور وتارێكی پێشكەش كرد‪ .‬ئەو وێڕای‬ ‫راگەیاندنی پابەندبوونی خۆی بە سوڵح‬ ‫و ئاشتی لەگەڵ كەمینەی سپی پێستی ئەو‬ ‫واڵتە‪ ،‬بەراشكاوی رایگەیاند كەخەباتی‬ ‫چەكدارانەی كۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا‬ ‫هێشتا بەكۆتایی نەگەیشتووە‪ .‬هەروەها‬ ‫رایگەیاند كەدەستبردنی ئێمە بۆ خەباتی‬ ‫چەكداری لەساڵی ‪ 1960‬بەپێكهێنانی‬ ‫«ئومخونتو وی س��ی��زوە» ی��ا (باڵی‬ ‫سەربازی كۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا)‬ ‫تەنیا كردەوەیەكی بەرگریكارانە بەرامبەر‬ ‫بەتوندوتیژی ئەپارتایدی دەسەاڵتداردا‬ ‫بوو‪ .‬ئەو هۆكارانەی كە ئەو كات خەباتی‬


‫چەكدارییان پێویست ك��ردب��وو‪ ،‬ه��ەروا‬ ‫لەسەر جێگای خۆیاندا ماونەتەوە‪ .‬ئێمە‬ ‫رێگاچارەیەكمان بێجگە لەدرێژەدانی‬ ‫ئەو خەباتە نییە‪ .‬ه��ی��وادارم بەمزوانە‬ ‫هەلومەرجێكی گونجاو بۆ چارەسەر كردنی‬ ‫لەرێگای دانوستانەوە بڕەخسێت‪ ،‬تا‬ ‫خەباتی چەكداری چیتر پێوست نەكات‪».‬‬ ‫یەكەمین هەڵبژاردنی دیموكراتیكی‬ ‫ئەفریقای باشور كەگشت تاكەكان بەدور‬ ‫لەجیاوازی رەنگ و رەگەز توانیان تیێدا‬ ‫بەشداری بكەن‪ ،‬لەرێكەوتی ‪27‬ی ئاوریلی‬ ‫‪ 1994‬بەرێوەچوو‪ .‬كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫ئەفریقا زۆربەی دەنگەكانی بەدەستهێنا و‬ ‫ماندێال وەك رێبەری كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫ئەفریقا و وەك یەكەمین سەرۆك كۆماری‬ ‫رەشپێستی ئەو واڵتە هەڵبژێردرا‪ .‬ماندێال‬ ‫وەك سەرۆك كۆمار لەمانگی مەی ‪1994‬‬ ‫تا ژوئەنی ‪ ،1999‬رێبەری گواستنەوەی‬ ‫دەس��ەاڵت��ی لەكەمینەی سپی پێست و‬ ‫ئ��ەپ��ارت��ای��دی رەگ���ەزی لەئەستۆ ب��وو‪.‬‬ ‫بەمەبەستی پێشگرتن لەدووپاتبوونەوەی‬ ‫ك��ارەس��ات��ەك��ان��ی رژێ��م��ی ئ��ەپ��ارت��ای��د و‬ ‫ت��ۆڵ��ەس��ەن��دن��ەوەی رەش��پ��ێ��س��ت��ەك��ان‬ ‫لەسپی پێستەكان «دێكلێرك» لەپارتی‬ ‫«ن��ەت��ەوەی��ی» كەلەسەردەمی زیندانی‬ ‫بوونی دا سەرۆك كۆماری ئەفریقا بوو‪،‬‬ ‫وەك جێگری خۆی دیاریكرد‪ .‬ئەگەرچی ئەم‬ ‫كارەی ماندێال رەخنەی زۆری لەناوخۆ و‬ ‫دەرەوە دژ بەو وروژاند‪.‬‬ ‫بۆ رێزگرتن ل��ەه��ەوڵ و تێكۆشانە‬ ‫بێ وچانەكانی ماندێال ‪ ،‬هەروەها ئەو‬ ‫ئازارانەی لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی یاسا‬ ‫تەحەمولی‬ ‫دژەمرۆییەكانی ئەپارتاید‬ ‫كرد و ئەو خزمەتانەی بەخەڵكی بێبەش‬ ‫و رەشپێست و گشت مرۆڤایەتی كرد‬ ‫گەلێك خەاڵتی پێدرا و رێ��زی لێگیرا‪.‬‬ ‫لەوانەخەاڵتی «ئاشتی لینین» لەساڵی‬ ‫‪ ،1990‬خەاڵتی «ئاشتی نۆبڵ» ‪،1993‬‬ ‫خ��ەاڵت��ی شیاویی ‪ ،1995‬لێبووردنی‬ ‫نێونەتەوەیی و سەفیری خەاڵتی ویژدان‬

‫بۆ رێزگرتن لەهەوڵ‬ ‫و تێكۆشانە كانی‬ ‫ماندێال گەلێك‬ ‫خەاڵتی پێدرا‬ ‫لەوانەخەاڵتی «ئاشتی‬ ‫لینین» لەساڵی‬ ‫‪ ،1990‬خەاڵتی‬ ‫«ئاشتی نۆبڵ» ‪،1993‬‬ ‫خەاڵتی شیاویی‬ ‫‪ ،1995‬لێبووردنی‬ ‫نێونەتەوەیی و سەفیری‬ ‫خەاڵتی ویژدان‬ ‫‪ ».....2006‬بەاڵم كاتێك دەوڵەتی توركیا‬ ‫خەاڵتی ئەتاتوركی لە‪ 1992‬پێ بەخشی‪،‬‬ ‫ئ��ەم خەاڵتەی بەنیشانەی ناڕەزایەتی‬ ‫بەسەركوت و زۆرداری ناوخۆیی‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫سەركوتی خەڵكی «ك��ورد» لەو واڵتە‪،‬‬ ‫وەرنەگرت و دایەدواوە‪ .‬ماندێال لەكۆتایی‬ ‫دەورەی سەرۆك كۆماری خۆی دا لەساڵی‬ ‫‪ ،1999‬ب��وو بەیەكێك لەالیەنگرانی‬ ‫و‬ ‫كۆمەاڵیەتی‬ ‫رێكخراوەچاالكەكانی‬ ‫بەرگریكاری مافەكانی مرۆڤ‪.‬‬ ‫لەساڵی ‪ 2003‬ماندێال لەچەندین‬ ‫وتاردا رەخنەی لەسیاسەتە دەرەكیەكانی‬ ‫دەوڵەتی جۆرج دەبلیو بوش لە هێرشی‬ ‫سەربازی بۆ سەر عێراق و داگیر كردنی‬ ‫ئەو واڵتەگرت و رایگەیاند كەجۆج دەبلیو‬ ‫بوش سەبارەت بەشەڕی عێراق و پێڕەوی‬ ‫نەكردن لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫و سەرۆكەكەی (كوفی عەنان) ئامانجگەلی‬ ‫رەگەزپەرەستانەی بووە‪.‬‬ ‫ماندێال تا كۆتایی تەمەنی لەدڵی‬ ‫ملیۆنان م��رۆڤ��دا خۆشەویستەو ناوی‬

‫لەمێژوودا تۆمار ك��راوە‪ .‬ناوی ئاوێتەی‬ ‫مێژووی خەباتی رزگاریخوازانەو ژیانی‬ ‫شیاوی م��رۆڤ و بەرەنگار ب��وون��ەوەی‬ ‫ه���ەاڵواردن و نایەكسانی و نەهێشتنی‬ ‫یەكێك لەقێزەونترین شێوەكانی هەاڵواردن‬ ‫(ئەپارتایدی رەگەزی) بووە كەبەهیمەتی‬ ‫خەڵكی خەباتكار و یەكگرتوو توانیویەتی‬ ‫رێبەرایەتی بكات و بەئەنجامی بگەیەنێت‪.‬‬ ‫م��ان��دێ�لا پ��ێ��چ��ەوان��ەی رێ��ب��ەران��ی تری‬ ‫ئۆپۆزسیۆن و زیندانی كراو وئەشكەنجە‬ ‫دیتوو‪ ،‬سەروەت و دەسەاڵتی بەدەستهێنا‪،‬‬ ‫بەاڵم دەیزانی ئەم لفەو دووان��ە پێكەوە‬ ‫لكاوەلەسیستم و پێوەندیە چینایەتیەكانی‬ ‫ئێستا گەندەڵی و بەدناوی بەشوێنەوەیە‪،‬‬ ‫بۆیە خۆی لێ پاراست‪« .‬ب��اوەگ��ەورە»‬ ‫لەلوتكەی دەس��ەاڵت و خۆشەویستی دا‬ ‫كورسی «شیرینی» دەسەاڵتی جێ هێشت‬ ‫و لەعەرشەوە هاتەسەر فەرش‪ .‬هەر ئەم‬ ‫نمونەیەو میراتی بەنرخی بەس بوو‪ ،‬تا‬ ‫ناوی لەدڵی ملیۆنان مرۆڤی ئازارچشتوو‬ ‫لەمێژوودا بمێنێتەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەگ��ەرچ��ی ب��ەوت��ەی م��ان��دێ�لا ئ��ەو‬ ‫كۆمۆنیست نەبوو‪ ،‬ب��ەاڵم بزوتنەوەی‬ ‫ك��رێ��ك��اری و كۆمۆنیستی ب��ۆ گەیشتن‬ ‫بەئامانجەكانی‪ ،‬بۆ لەناوبردنی ستەم‪،‬‬ ‫س��ەرك��وت و چ��ەوس��ان��ەوەی سیستمی‬ ‫چینایەتی س��ەرم��ای��ەداری كەبۆ م��اوەی‬ ‫‪ 27‬ساڵ ماندێالی لەسیاچاڵەكانی دا‬ ‫راگرت‪ ،‬هەروەها بۆ خۆشكردنی رێگەیەك‬ ‫كەرزگاری یەكجاری مرۆڤی لێ بكەوێتەوە‬ ‫پێویستی بە‪ ،‬هەزاران ماندێال هەیە‪.‬‬ ‫ئەم بزوتنەوەیە نەك هەر بەرامبەر‬ ‫ب��ەچ��االك��ی و زەح��م��ەت��ەك��ان��ی ماندێال‬ ‫و خەباتكارانی ت��ری رێ��گ��ای خزمەت‬ ‫ب��ەم��رۆڤ��ای��ەت��ی ب��ەچ��اوی ك���ەم ب��ای��ەخ‬ ‫ناڕوانێت‪ ،‬بەڵكو ئەو كەسانەی خۆش‬ ‫دەوێ���ت و رێ��زی��ان ل��ێ دەگ��رێ��ت‪ .‬لەم‬ ‫گۆشەنیگایەشەوە ماندێال شیاوی رێز‬ ‫لێنانەو میراتێكی بەنرخ لەپاش خۆی‬ ‫بەجێدەهێڵێت‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪31‬‬


‫فایلى تایبەت بە هندستان‬ ‫ئامادەكردنی‪ :‬النە كاشان‬

‫‪32‬‬


‫هندستان (‪)35-30‬بۆمبی ئەتۆمی هەیەو یەدەگی چەكی‬ ‫پكۆتۆنی بە(‪)300-225‬كگم دادەنرێت‬

‫هندستان و‬ ‫بەرنامە ئەتۆمییەكانی‬ ‫پ‬

‫پاش ئەوەی كە هندستان سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند‪،‬‬ ‫لە چەندین بۆنەدا سەركردەكانیان ڕایانگەیاند كە واڵتەكەیان‬ ‫بەنیاز نییە چەكی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت‪ ،‬وزەی ئەتۆمی‬ ‫تەنها بۆ بەكارهێنانی بواری ئاشتی دەبێت‪ ،‬داوای باڵونەبوونەوەی‬ ‫چەكی ئەتۆمیان دەكرد‪ ،‬هەروەها داوای قەدەغەكردنی بەكارهێنانیان‬ ‫و ڕاگرتنی تاقیكردنەوەكانی سەر ئەم چەكەو داماڵینی سەرانسەری‬ ‫جیهانیان لە چەكی ئەتۆمی دەكرد‪،‬‬

‫‪Alexei arbalov‬‬

‫وەرگێڕانی‪ :‬ئاراس‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪33‬‬


‫ب������ەاڵم ل����ەگ����ەڵ گ���ەش���ەك���ردن���ی‬ ‫ت��وێ��ژی��ن��ەوەك��ان��ی ئ��ەت��ۆم��ی ب��ۆ ك��ارە‬ ‫مەدەنییەكان لە هندستان دا‪ ،‬ئەم هەواڵنە‬ ‫بوون بە یەكەم بەردی بناغە بۆ دامەزراندنی‬ ‫بەرنامە سەربازییەكەشیان‪ ،‬سەرباری‬ ‫ئ���ەوەش ل��ە ب��ن��ەڕەت��دا ئ��ەم بەرنامەیە‬ ‫پشتی ب��ە س���ەرچ���اوە ن��اوخ��ۆی��ی��ەك��ان‬ ‫بەست‪ ،‬ئەمەش گرنگی تایبەتی خۆی‬ ‫هەبوو لە بارودۆخی نێودەوڵەتیدا‪ ،‬لە‬ ‫كاتێكدا كە هەوڵەكانی كۆمەڵی دەولی‬ ‫لە ناوەڕاستی شەستەكانەوە بە توندی‬ ‫ڕێگای لە پەیدابوونی چەكی ئەتۆمی لە‬ ‫واڵتە نائەتۆمییەكان دەگرت‪ ،‬لەبەرئەوە‬ ‫كۆمەڵی دەولی بە نیگەرانییەكی زۆرەوە‬ ‫چاودێری ئەو بەرنامە خ��اوەن ئامانجە‬ ‫ئاشتیخوازییانەی هندستانیان دەك��رد‬ ‫نەوەك بۆ بەرنامەیەكی خاوەن ئامانجی‬ ‫سەربازی بگۆڕێت‪.‬‬ ‫لە سااڵنی «جەنگی سارد» دا بەرنامەی‬ ‫ئەتۆمی هندستان گەشەی بەخۆوە بینی‪،‬‬ ‫پاكانەكانیشی ب��ەر ل��ە ه��ەم��وو شتێك‬ ‫بریتیبوون ل��ە ه��ۆك��ارە ئەمنییەكان‪،‬‬ ‫كە لە هەموویان گرنگتر بریتیبوو لەو‬ ‫نائارامییەی لە پەیوەندییەكانی نێوان‬ ‫خ��ۆی و چین دا ه��ەب��وون‪ ،‬ك��ە بوونە‬ ‫یاریدەدەرێك بۆ سەرهەڵدانی تێكچوونی‬ ‫پەیوەندییەكانیان پ��اش رووداوەك��ان��ی‬ ‫تیبت لە ‪ 1959‬دا‪ ،‬لە ئاكامی تێكشكانی‬ ‫هندستان لە ساڵی ‪ 1962‬لەگەڵ چین‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا بوونی كێشە سنورییەكانی‬ ‫نێوانیان و ملمالنێی سروشتی لەسەر ڕۆڵی‬ ‫ڕابەرایەتی كردنی كیشوەری ئاسیا‪ ،‬بەم‬ ‫باگراوندەوە وا پێدەچێت هاتنە ناوەوەی‬ ‫چین بۆ ناو «یانەی ئەتۆمی» لە ‪ 1964‬بە‬ ‫خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ دابنرێت‪ ،‬كە‬ ‫كاریگەری ئەم دەستكەوتەی چین بووبێتە‬ ‫پاڵنەرێك بۆ دروستبوونی ئارەزووكردنی‬ ‫«بەكارهێنانی ئەتۆمی»‪.‬‬ ‫فاكتەرە سەرەكییەكانی تر خۆی لە‬ ‫ڕووب��ەڕووب��وون��ەوە توندەكان و دوب��ارە‬ ‫بووەكانی نێوان هندستان و پاكستان‬ ‫ل��ە (‪ )1974 – 1947‬دەبینییەوە‪،‬‬

‫‪34‬‬

‫كە دوات��ر ب��وون بە ملمالنێی سیاسی‪،‬‬ ‫هەریەكە لەم دوو دەوڵەتە وای دادەن��ا‬ ‫كە دوژمنی سەربازیی سەرەكی یەكترین‪،‬‬ ‫ئەمەش بووە هۆكارێك بۆ دروستكردنی‬ ‫میكانیزمێكی ترە ئیزافی بۆ پێشڕكێ لە‬ ‫بەرنامەی گەشەپێدانی ئەتۆمی تا بەر لە‬ ‫وادەی دروستكردنی ئامرازە كاولكارییە‬ ‫ئەتۆمییەكانی‪ ،‬یەكەمین ئامراز كە هندستان‬ ‫تاقیكردبێتەوە لە ساڵی ‪ 1974‬بوو «وەك‬ ‫تاقیكردنەوەیەكی ئاشتی ئامێز» وا دیار‬ ‫بوو مەبەستی ئەوەبوو‪ ،‬كە هۆشدارییەك‬ ‫بداتە پاكستان و هەموو جیهان‪ ،‬ئەمەش‬ ‫وەك ئاماژەیەك بۆ توانا تەكنیكییەكانی‬ ‫هندستان‪ ،‬بەاڵم ئەم هەنگاوەی نیودەلهی‬ ‫بە سەرەتای دەستپێكردنی گەشتەكەی‬ ‫لە «ڕووب��اری ئەتۆمی» دا نەژمێردرا‪،‬‬ ‫ئەمەش بە سەیركردنی بارودۆخی دوای‬ ‫تەقینەوەكە دەردەكەوێت كە هیچ جۆرە‬ ‫تێكبەستنەوەیەك لە زەخیرەكانی ئەتۆمی‬ ‫رووی نەداو ئەم تاقیكردنەوانەش دوبارە‬ ‫نەبوونەوە‪ ،‬بەاڵم كاردانەوەی پاكستان‬ ‫بە شێوەیەكی راستەوخۆ دژ بەمە رەفتاری‬ ‫هندستان بوو‪ ،‬خۆی لە خێراكردنی بەرنامە‬ ‫ئەتۆمییە تایبەتییەكەی دۆزی��ی��ەوە‪،‬‬ ‫هندستان لە كۆتایی حەفتاكان و سەرەتای‬ ‫هەشتاكان دا بەڵگەی دڵنیاكەری سەبارەت‬ ‫بەم هەوڵەی پاكستان كەوتە بەردەست‪.‬‬ ‫لەگەڵ‬ ‫هندستان‬ ‫ناكۆكییەكانی‬ ‫پاكستان پێویستی بە چەكی ئەتۆمی‬ ‫نەدەكرد‪ ،‬ئەمەش بەهۆی ئەو سەركەوتنە‬ ‫گ��ەوران��ەی هندستان ب��وون كە لە هێزە‬ ‫خاوەن بەكارهێنانە گشتییەكاندا هەیبوو‪،‬‬ ‫هەروەها دەگەڕایەوە بۆ سەركەوتنەكانی‬ ‫ل���ە ت���وان���ا ئ���اب���وری و زان��س��ت��ی –‬ ‫تەكنیكییەكان‪ ،‬لە ژمارەی دانیشتوان و‬ ‫ڕووپێوی خاكدا‪ ،‬سەرباری ئەو شتانەش‬ ‫ب��ەاڵم بوونی چەكی ئەتۆمی لە دەستی‬ ‫پاكستان وا دەكات ئەم چەكە هاوسەنگی‬ ‫بەرژەوەندی هندستان تێكبدات و لەگەڵ‬ ‫ئەوەی پاكستاندا یەكسانیان بكات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هندستان نەیدەتوانی باوەڕ بەو زەمانەتە‬ ‫دڵنیاكەرەوانە بكات كە ڕێگا لە بەرنامەی‬

‫ئەتۆمی جەنگی دوژنەكەی دەگرێت‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫نزیكبوونەوە لە چركەساتی راپەڕاندنی‬ ‫رێككەوتن س��ەب��ارەت بە ڕێگەگرتن لە‬ ‫باڵوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی لە ‪ 1971‬دا‪،‬‬ ‫هەردوو بەرنامە ئەتۆمییەكانی (هندستان‬ ‫و پاكستان) تواناكانی خۆیان كۆكردەوە‬ ‫بۆ پێدانی هێزی بەردەوامێتی‪ ،‬سەرباری‬ ‫ئەوەش پاكستان توانی پشتیوانی واڵتە‬ ‫خ���اوەن ئەتۆمییەكانی وەك چین و‬ ‫واڵت��ە یەكگرتووەكان بەدەستبهێنێت‪،‬‬ ‫پەیوەندییەكانی نێوان هندستان و یەكێتی‬ ‫سۆڤیەت زۆر خۆشەویستانە بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هاوپەیمانی نەبوو‪ ،‬لە كاتێكدا ئەگەر‬ ‫هندستان توشی شەڕێك ببووایە لەگەڵ‬ ‫چین یان واڵتە یەكگرتووەكان‪ ،‬ئەوا مۆسكۆ‬ ‫ئەركی پاراستنی هندستانی نەخستبووە‬ ‫سەرشانی خۆی‪ ،‬بە تایبەتیش جەنگێك‬ ‫كە چەكی ئەتۆمی تیادا بەكاربهێنرێت (بە‬ ‫پێچەوانەی ئەوەوە واڵتە یەكگرتووەكان‬ ‫ئەمریكا ل��ەگ��ەڵ هاوپەیمانەكانی لە‬ ‫پەیمانی ناتۆ و لە ڕۆژه��ەاڵت��ی دوردا‬ ‫ئەمجۆرە پەیمانانەی هەبوو‪ ،‬یان وەك‬ ‫چ��ۆن یەكێتی سۆڤیەت لەگەڵ واڵتانی‬ ‫ڕێككەوتننامەی وارلسۆ و هەروەها چین‬ ‫لە سااڵنی پەنجاكانی س��ەدەی ڕاب��ردو‬ ‫هەیبوو)‪.‬‬ ‫ب����ارودۆخ����ی گ��ش��ت��ی ن��ێ��ودەوڵ��ی‬ ‫ڕووخ���س���ارێ���ك���ی زۆر ب������ااڵی ل��ە‬ ‫ڕووب���ەڕووب���وون���ەوەی ه����ەردوو واڵت��ە‬ ‫گ��ەورەك��ان بەخۆوە بینی‪ ،‬بە پێشڕكێ‬ ‫لە بواری چەكی ئەتۆمی لەسەر ئاستی‬ ‫ستراتیژیدا (لە سااڵنی حەفتاكانی سەدەی‬ ‫ڕاب��ردو هێزی ه��ەردوو واڵت��ە گەورەكان‬ ‫گ��ەش��ەی ك���رد‪ ،‬ب��ە گ��وێ��رەی ژم���ارەی‬ ‫كاڵوەكانی سەر موشەكە ستراتیجییەكان‬ ‫ئەو ژمارەیە لە ‪ 5‬تا ‪ 7‬جار زیادی كرد)‪،‬‬ ‫هەروەها باڵوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی لە‬ ‫ناوچە هاوسنورییەكانی هندستان‪ ،‬بوونی‬ ‫بنكەكانی سەربازی ئەمریكی لە ناوچە‬ ‫نزیكەكان لە هندستان و لە دورگەكانی‬ ‫ئۆقیانوسی هیندی‪ ،‬ه��ەروەه��ا لەگەڵ‬ ‫بوونی هێزی سەربازی دەریایی واڵتە‬


‫یەكگرتووەكان لەم ئاوانەدا كە بە چەكی‬ ‫ئەتۆمی پڕچەك كرابوون‪ ،‬لە هندستان‬ ‫وایان دادەنا گەشەكردنی توانای موشەكی‬ ‫ئەتۆمی چینی وەك هەڕەشەیەكی تایبەتییە‬ ‫بۆ س��ەر هندستان‪ ،‬لەپاڵ ئەوانەشدا‬ ‫گەشەكردنی هاوكاری نێوان پاكستان –‬ ‫چین لە بوارەكانی تەكنەلۆژیاو ئەتۆمی‬ ‫و موشەكی كە لە بوارەكانی سەربازی‬ ‫بەكاردەهێندرێن‪.‬‬ ‫ل��ە س��اڵ��ی ‪ 1960‬هندستان وەك‬ ‫بەرەنجامێك بۆ ڕووب��ەڕووب��وون��ەوەی‬ ‫كاریگەری ئەم ڕەگەزانە‪ ،‬دەستیكردوە بە‬ ‫ئامادەكردنی ماددەكانی چەكی ئەتۆمی‬ ‫لەو كورە ئەتۆمییانەی كە هندستان بە‬ ‫هاوكاری كەنەدا بە توانای ‪ 40‬مێگاوات‬ ‫دروستی كردبوون‪ ،‬حكومەتی هندستان‬ ‫لە ساڵی ‪ 1965‬ل��ەڕووی مەبدەئییەوە‬ ‫بیرۆكەی تاقیكردنەوەكانی ئەتۆمی لەژێر‬ ‫زەوی پەیڕەو كرد‪ ،‬كە باشتر بوو‪ ،‬ئەمە‬ ‫وایكرد كە زیاتر پاڵ بە هندستانەوە بنێت‬ ‫تا بچێتە پاڵ ئەو واڵتانەی كە ڕێككەوتنی‬ ‫قەدەغەكردنی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان‬ ‫لە بەرگی ئاسمانی و لە بۆشایی ئاسمان‬ ‫و لەژێر ئاو لە ساڵی ‪ 1963‬مۆر بكات‪.‬‬ ‫ل���ە س��اڵ��ی ‪ 1974‬دا ه��ن��دس��ت��ان‬ ‫تەقاندنەوەیەكی ئەتۆمی لەژێر زەویدا‬ ‫ئەنجامدا بە توانای ‪ 15-12‬كیلۆ تەن‬ ‫(ئەمەش یەكسانە بە هێزی تەقاندنەوەی‬ ‫بۆمبێكی ئەتۆمی هاوشێوەی ئەوەی كە بە‬ ‫هێرۆشیمادا درابوو)‪ ،‬سەرباری ئامانجە‬ ‫ئاشتیخوازییە ڕاگەیەنراوەكانی‪ ،‬زۆر لە‬ ‫شیكەرەوە هندستانییەكان ئەمەیان بە‬ ‫كاردانەوەیەك دانا بۆ بەهێزبوونی چین‬ ‫لە بواری توانا موشەكییە ئەتۆمییەكاندا‪.‬‬ ‫لە س��ەرەت��ای سااڵنی نەوەدەكانی‬ ‫س��ەدەی ڕاب��ردودا كۆمەڵی نێودەوڵەتی‪،‬‬ ‫هندستانی ل��ەگ��ەڵ ئ��ەوج��ۆرە واڵت��ان��ە‬ ‫پۆڵێن كرد كە خاوەن چەكی ئەتۆمین بە‬ ‫شێوەیەكی ناڕەسمی‪.‬‬ ‫لەم ڕۆژگارەدا بارودۆخەكەی خواروی‬ ‫ئاسیا بە شێوەیەكی هێواش وایلێهات كە‬ ‫بە ئاڕاستەی كەمبوونەوەی سەرچاوەی‬

‫لە ساڵی ‪1974‬‬ ‫دا هندستان‬ ‫تەقاندنەوەیەكی‬ ‫ئەتۆمی لەژێر زەویدا‬ ‫ئەنجامدا بە توانای‬ ‫‪ 15-12‬كیلۆ تەن‬ ‫(ئەمەش یەكسانە‬ ‫بە هێزی تەقاندنەوەی‬ ‫بۆمبێكی ئەتۆمی‬ ‫هاوشێوەی ئەوەی كە‬ ‫بە هێرۆشیمادا درابوو)‬

‫هەڕەشەكان لەسەر ئەمنی نەتەوەیی‬ ‫هندستان كەمبێتەوە‪ ،‬پاش سەركەوتنی لە‬ ‫جەنگ لەگەڵ پاكستاندا لە ساڵی ‪،1970‬‬ ‫جیاوازییەكی گ��ەورە لە ب��ەرژەوەن��دی‬ ‫هندستان لە توانا سەربازییەكانی نێوان‬ ‫هەردوو واڵت روویدا‪ ،‬هاوكاری سەربازی‬ ‫ئەمریكی پاكستانی بە شێوەیەكی كاتی‬ ‫سڕكرا‪ ،‬لەبەرئەوەی رای گشتی لە ویالتە‬ ‫یەكگرتووەكانی ئەمریكاو بااڵدەستەكانی‬ ‫ناو كۆنگرێس كە ئەوكاتە دیموكراتەكان‬ ‫بوون‪ ،‬رەخنەیان لە ڕەفتارەكانی سوپای‬ ‫پاكستانی لە ڕۆژهەاڵتی بەنگال هەبوو‪،‬‬ ‫هەروەها چینییەكانیش ئامادەنەبوون‬ ‫ڕاستەوخۆ یارمەتییە سەربازییەكان‬ ‫پێشكەش بە پاكستان بكەن‪.‬‬ ‫هەموو ئەوانە وایان لە هندستان كرد‬ ‫پەی بە كەمبوونەوەی ئەو مەترسییانە‬ ‫ببات‪ ،‬سەرباری ئەوانەش جەمسەرگیریی‬ ‫لە پەیوەندییەكانی نێوان پاكستان و‬ ‫هندستان هەر مایەوە‪ ،‬زۆرجار ئەم دوو‬ ‫دەوڵەتە دەگەیشتنە سەر لێواری ملمالنێی‬ ‫چەكداری‪ ،‬بەردی بناغەی پەیوەندییەكانی‬ ‫ن��ێ��وان هندستان و پاكستان وەك لە‬

‫پێشووتریش هەر كشمیر بووە‪.‬‬ ‫لەگەڵ كۆتایهاتنی سااڵنی هەشتاكان‬ ‫وا تێبینی دەك���را ك��ە پێشكەوتنێكی‬ ‫پۆزەتیڤ لە پەیوەندییەكانی نێوان چین و‬ ‫هندستان روویدابێت‪ ،‬ئەمەش بنەمایەكی‬ ‫بەخشی بە هندستان كە چیتر سەیری‬ ‫چین نەكات بەوەی كە بە پلەی یەكەمی‬ ‫ه��ەڕەش��ەك��ان��ی س��ەر ئەمنی هندستان‬ ‫دێت‪ ،‬پەكین ڕێككەوتننامەی ڕێگرتن لە‬ ‫باڵوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی مۆر كردو‬ ‫پەسەندیشی ك��رد‪ ،‬هەروەها پرەنسیپی‬ ‫دەستپێشخەری نەكردن لە بەكارهێنانی‬ ‫چەكی ئەتۆمیشی ڕاگەیاند‪ ،‬هەروەها‬ ‫پشتیوانی لە سیستمی باڵوبوونەوەی‬ ‫چەكی ئەتۆمی كرد‪ ،‬هەروەها چووە ناو‬ ‫ڕێككەوتنی قەدەغەكردن و لەناوبردنی‬ ‫چەكی كیمیاییش‪ ،‬لە ساڵی ‪ 1996‬یش‬ ‫هندستان ڕێككەوتننامەی قەدەغەكردنی‬ ‫تەواوەتی تاقیكردنەوەكانی ئەتۆمی مۆر‬ ‫كرد‪ ،‬جەمسەرگیریی لە پەیوەندییەكانی‬ ‫نێوان چین و هندستان دەستی بە چۆڵكردنی‬ ‫شوێنەكەی كرد بۆ ئاسایی بوونەوەی‬ ‫پەیوەندییەكانی نێوان هەردووال‪ ،‬هەروەها‬ ‫فراوانكردنی هاوكاری و بەهێزكردنی ئەو‬ ‫هەنگاوانەی كە بڕوای ه��ەردووال لەسەر‬ ‫سنورەكان بەهێزتر دەك��ەن‪ ،‬لە ساڵی‬ ‫‪ 1996‬دا هەردووال گەیشتنە ڕێككەوتنێك‬ ‫سەبارەت بە كەمكردنەوەی تەواوی هێزو‬ ‫چەكەكانیان لەسەر سنوردا‪ ،‬تەئكیدیان‬ ‫لەسەر ڕێگەگرتنی دووقۆڵی ك��ردەوە بۆ‬ ‫ڕووب��ەڕووب��وون��ەوەی ه��ەر چاالكییەك‬ ‫كە ئامانجی بەدەستهێنانی بااڵدەستی‬ ‫یەكالیەنی بێت لە ناوچە سنورییەكاندا‪،‬‬ ‫ئەمەش ب��ەو مانایە دێ��ت كە ه��ەردووال‬ ‫لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە هەنگاوەكان بۆ‬ ‫قوڵكردنەوەی متمانە بە یەكتری لەسەر‬ ‫سنور بنێن‪.‬‬ ‫لەهەمانكاتدا ه��اوك��اری بازرگانی‬ ‫تەكنەلۆژیای نێوان پاكستان و چین‬ ‫ه��ەر ب���ەردەوام ب��وو‪ ،‬ئەمەش لەالیەن‬ ‫هندستانەوە وەك فاكتەرێكی نێگەتیڤ‬ ‫بۆ سەر ئەمنی خۆیان تێی دەڕوان��درا‪،‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪35‬‬


‫بە تایبەتی ئەمەش ه��ەر ب��ەو شێوەیە‬ ‫دەبێت لێكبدرێتەوە‪ ،‬چونكە هندستان‬ ‫لەوجۆرە پشتیوانییە سەربازییانەی كە‬ ‫یەكێتی سۆڤیەت پێشكەشی بە هەندێك‬ ‫واڵتی دەكرد بێبەش بوو‪ ،‬هەڵوەشانەوەی‬ ‫یەكێك لە واڵت��ە مەزنەكانی ئەتۆمی‪،‬‬ ‫كە خ��اوەن قەبارەیەكی جیهانی‪ ،‬خۆی‬ ‫لە خۆیدا ڕێگاپێدەرێك بوو بە نەمانی‬ ‫«جەنگی س��ارد» بەاڵم لەهەمانكاتدا بە‬ ‫شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بوو بە مایەی‬ ‫گۆڕانكارییەكی خ��ێ��را ل��ە ب��ارودۆخ��ی‬ ‫ستراتیجی لە ناوەڕاست و خواروی ئاسیا‬ ‫بە ئاڕاستەی ڕووبەڕووبوونەوەی جیهانی‬ ‫ئیسالمی لەگەڵ هندستان دا‪.‬‬ ‫بە شێوەیەكی گشتی سیستمی دوو‬ ‫جەمسەری لە جیهان كۆتایی پێهات‪،‬‬ ‫دوژمنە ئیقلیمییە سەرەكییەكەی هندستان‬ ‫كە تەنها پاكستانە الواز بووەو دەستی بە‬ ‫ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ‬ ‫چین ك��ردوە‪ ،‬ب��ەاڵم هەڕەشەكانی سەر‬ ‫ئەمنی هندستان لەسەر ئاستی ئیقلیمی‬ ‫و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستی بە‬ ‫كەمبوونەوە كردوە‪ ،‬كە بە هێواشی و بە‬ ‫چەند دەاللەتێكەوەیە‪ ،‬سەرباری ئەوانەش‬ ‫هەمووی‪ ،‬هندستان الواز نەبووە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫لە ئاكامی هێزی پێشكەوتنی بەرنامە‬ ‫ئەتۆمییەكەی چاالك بووە‪.‬‬ ‫هۆكارەكانی ئەم بارودۆخە تازەیە‬ ‫خ��ۆی ل��ەم��ان��ە دەب��ی��ن��ێ��ت��ەوە‪ ،‬ی��ەك��ەم‪،‬‬ ‫ن��او و ناوبانگی واڵت��ە زەبەالحەكان و‬ ‫ب��ەرژەوەن��دی جیۆپۆلەتیكی هندستان‪،‬‬ ‫هەروەها ئەم بەرژەوەندییە بێ سنورانەی‬ ‫لە چوارچێوەی خوارووی ئاسیا هەیەتی‪،‬‬ ‫ئەمەش بەوە دیاریدەكرێت كە هندستان‬ ‫دەیەوێت لە ماوەی چاوەڕوانكراو هەوڵی‬ ‫ئەوە بدات‪ ،‬كە تەئكید لەسەر بوون بە‬ ‫دەوڵتێكی مەزنی جیهانی بكاتەوە‪ ،‬تا لە‬ ‫بەهادا لەگەڵ هەر پێنج واڵتەكانی تری‬ ‫ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی‬ ‫نێەدەوڵەتی هاوتا بێت‪ ،‬لەهەمانكاتدا‬ ‫یەكێكە لە ئەندامەكانی «یانەی ئەتۆمی»‬ ‫ئەمەش یەكێك لە دی��اردە هاندەرەكانی‬

‫‪36‬‬

‫ئەم خواستەی هندستان بوو كە لە ‪ 24‬ی‬ ‫سێپتەمبەری ‪ 2004‬بە هاوكاری بەرازیل‪،‬‬ ‫ژاپۆن و ئەڵمانیا خستیانەڕوو‪ ،‬كە دەقی‬ ‫داواكارییەكەیان ئەوەبوو كە پێویستە‬ ‫لەسەر ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫ل��ە ئەنجامدانی چاالكییەكانیدا ئەو‬ ‫گ��ۆڕان��ك��اری��ی��ان��ەی س��ەر ب��ە گۆڕەپانی‬ ‫نێودەوڵەتی پاش ساڵی ‪ 1945‬ڕوویانداوە‬ ‫لەبەرچاو بگرن‪ ،‬هەروەها ئەوانەی كە‬ ‫پەیوەندییان بەمەشەوە هەیە‪ ،‬ئەم چوار‬ ‫واڵت��ە ڕایانگەیاند پێویستە چاكسازی‬ ‫لە نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێت و دان‬ ‫بەوەشدا بنێن كە ئەوانە سیقەی پاڵێوراوی‬ ‫قانونییان هەیە بۆ ب��وون بە ئەندامی‬ ‫هەمیشەیی و ئەنجومەنی ئاسایشی‬ ‫نێودەوڵەتی دا‪.‬‬ ‫دووەمیان‪ ،‬هەڵوەشانەوەی یەكێتی‬ ‫سۆڤیەتی پێشوو و ڕمانی جیهانی دوو‬ ‫بلۆكی (ب��ە ه��ەم��وو ئ��ەو م��ەرج و شتە‬ ‫دەستنیشانكەرەكانی ئەم گۆڕانكارییە‬ ‫بەخۆیەوە دەیگرێت) بە یەكێك لە هاندەرە‬ ‫گرنگەكان دادەن��رێ��ت ك��ەوا هندستان بە‬ ‫شێوەیەكی جیا لە ب��واری س��ەرب��ازی‪،‬‬ ‫بە ب��واری ئەتۆمیەكەشییەوە‪ ،‬پشت بە‬ ‫توانای زاتی خۆی دەبەستێت و هەوڵدەدات‬ ‫بەشی خۆی بكات‪ ،‬شتێكی نهێنی نییە‬ ‫كە زۆر كەس لە هندستان و لە دەرەوەی‬ ‫سنورەكە‪ ،‬وا دادەنێن لە داهاتوویەكی‬ ‫نزیكدا هندستان دەبێتە واڵتێكی مەزن لە‬ ‫عەیاری جیهانیدا‪ ،‬ئەم ماوەیەش ناگاتە‬ ‫ناوەڕاستی سەدەی بیست و یەك‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی ئاشكرایە هندستان ب��اوەڕی‬ ‫ب���ەوە ه��ێ��ن��اوە ك��ە گەیشتن ب��ە دۆخ��ی‬ ‫دەوڵەتێكی جیهانی لەم بارودۆخەدا‪ ،‬كە‬ ‫هێشتا هەڵسەنگاندنەكان سەبارەت بە‬ ‫هەبوونی چەكی ئەتۆمی وەك سمبولێك‬ ‫بۆ كاریگەری و هێز بەكاردەهێندرێن‪ ،‬ئەوە‬ ‫ئەم چەكە زیاتر باوەڕپێكراوێتی دەدات بۆ‬ ‫زامنكردنی سەروەری و ئەمنییەت‪ ،‬بەمەش‬ ‫یان ئەگەری ئەوە هەیە بچێتە ناو واڵتە‬ ‫ئەتۆمییە گەورەكان‪ ،‬ئەمەش بەو مانایە‬ ‫كە «سەكۆی ئەتۆمی» تێدەپەڕێت یان‬

‫ئەوەتا الیەنی تری لێ بێبەش دەكرێت‬ ‫(هەڵبژاردنی ئەتۆمی) ئەمەش تەنها‬ ‫دەتوانرێت لە ڕێگای داماڵینی چەكی‬ ‫ئەتۆمی بە تەواوەتی و بە گشتی بێتەدی‪،‬‬ ‫هندستان لەمیانەی چاالكییە سەربازییە‬ ‫پراكتیكییەكانی ئەفزەلیەتی یەكەمی‬ ‫داوە بە ڕێگای یەكەم‪ ،‬بەاڵم بە گوێرەی‬ ‫بواری سیاسی ڕاگەیاندن و پالن داڕشتنی‬ ‫دیبلۆماسی‪ ،‬ئەوە تەنها ڕێگای دووهەمی‬ ‫بە پەسەندتر زانیوە‪.‬‬ ‫ه��ن��دس��ت��ان وەك ه���ان���دەرێ���ك و‬ ‫جەختكەرەوەیەكە لەسەر ئەو پێشنیارانەی‬ ‫كە دەیانەوێت لە ماوەیەكی كورتدا ئەم‬ ‫جیهانە لە چەكی ئەتۆمی چۆڵبكرێت هەموو‬ ‫چ��ارەس��ەرە بەشبەشییەكانی سەبارەت‬ ‫بەم ئەركە جیهانییە ڕەتكردوەتەوە‪ ،‬ئەم‬ ‫كارە بێگومان ئاماژە بە بوونی ئەمجۆرە‬ ‫سیاسەتە دەك���ات وەك كاراكتەرێكی‬ ‫پروپاگەندەیی‪ ،‬لە كاتێكدا كە قەناعەتی‬ ‫دێت كە هەر پێشنیارێكی دژ بە چەكی‬ ‫ئەتۆمی لەگەڵ ڕێبازەكەی ئەو نایەتەوە‪،‬‬ ‫ئ��ەوە لەگەڵ تەئكید كردنیدا نابێت‪،‬‬ ‫بەمشێوەیە لە سەرەتادا هندستان بەڕووی‬ ‫رێككەوتنی باڵونەبوونەوەی چەكی ئەتۆمی‬ ‫وەستا‪ ،‬بە پشتبەستن ب��ەوەی كە ئەم‬ ‫ڕێككەوتنە خێراكردنێك بۆ لەناوبردنی‬ ‫چەكی ئەتۆمی دەستەبەر دەك��ات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پاش ئەوەی گەیشتە ئەو باوەڕە كە ئەو‬ ‫ڕێككەوتنە تەنها پاوانكردنی ئەتۆمی ئەو‬ ‫«پێنج پایە» ئەتۆمیانە بەهێز دەكات و‬ ‫واڵتانی تر لە مافی بوونی پڕۆژەی تایبەت‬ ‫«بەكارهێنانی ئەتۆمی» بێبەش دەكات‪،‬‬ ‫وای لە هندستان كرد لەناو خودی خۆیدا‬ ‫ببێتە دژێكی ئەم ڕێككەوتنە‪ ،‬هندستان‬ ‫وای هەڵسەنگاند ك��ە ئ��ەم ڕێككەوتنە‬ ‫وەك ڕێككەوتنێكی جیاوازكارییانەیە لە‬ ‫مافی زۆرینەی زۆری واڵتان‪ ،‬واشی دانا‬ ‫«شێوەیەكە لە شێوەكانی جیاوازی كردنی‬ ‫ڕەگەزپەرستییانەی ئەتۆمی»‪ ،‬هندستان‬ ‫وایلێهات بە ب��ەردەوام��ی جەخت لەسەر‬ ‫ئەوە بكاتەوە كە ڕێككەوتنی ڕێگەگرتن لە‬ ‫باڵوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی كاریگەری‬


‫لەسەر مسۆگەركردنی باڵونەبوونەوەی‬ ‫چەكی ئەتۆمی نە لەسەر ئاستی ئاسۆیی‬ ‫و نە لەسەر ئاستی ستونیدا نییە‪.‬‬ ‫ه��ن��دس��ت��ان ل���ە س��اڵ��ی ‪ 1993‬دا‬ ‫یەكێك بووە لەو دەستپێشخەرانەی كە‬ ‫ڕێككەوتنێك سەبارەت بە قەدەغەكردنی‬ ‫ت����ەواوی ت��اق��ی��ك��ردن��ەوە ئەتۆمییەكان‬ ‫بكرێت‪ ،‬پێشنیار كردبوو كە مادەیەكی‬ ‫تایبەت لە دەقی رێككەوتننامەی هەبێت‪،‬‬ ‫ك��ە ب��ە شێوەیەكی دی��اری��ك��راو و ورد‬ ‫یارمەتی ڕزگ��ارب��وون لە هەموو چەكە‬ ‫ئەتۆمییەكان ب���دات‪ ،‬ئ��ەگ��ەرچ��ی ئەم‬ ‫پێشنیارە پەسەند نەكرا‪ ،‬ئەمەش وایكرد‬ ‫هندستان لە سێپتەمبەری ‪ 1996‬دا دژی‬ ‫ئەم رێككەوتنە بوەستێت كە لە كۆمەڵەی‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەرچووبوو (جێی‬ ‫سەرنجە‪ ،‬لە ڕووی زانستییەوە‪ ،‬ئەم لە‬ ‫دژ وەستانەی نیودەلهی بۆ ریگەگرتنێكی‬ ‫ت���ەواوی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان‪،‬‬ ‫س��ەپ��ان��دن��ەك��ەی ل��ەڕاس��ت��ی��دا ل��ە پێناو‬ ‫پاراستنی ئازادی هەڵبژاردنی خۆی بوو‬ ‫لە مەسەلەكانی تایبەت بە تاقیكردنەوە‬ ‫ئەتۆمییەكانی)‪.‬‬ ‫نیودەلهی بە شێوەیەكی ڕەسمی بەر‬ ‫لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی‬ ‫ه��ەڕەش��ەی چینی «دەستنیشان ك��رد‪،‬‬ ‫بەمشێوەیەی كە ئەو هەڕەشەیە هۆكاری‬ ‫سەرەكی بێت بۆ پاڵنانی هندستان تا‬ ‫سەكۆی ئەتۆمی‪ ،‬تێبپەڕێنێت»‪ ،‬ئەمەشیان‬ ‫بە ئاشكرا لەالیەن فرناندزی وەزی��ری‬ ‫بەرگری ئەوسای هندستان ڕاگەیەندرا‪،‬‬ ‫شیكەرەوەكانی هندستانی‪ ،‬بە تایبەتی‬ ‫چەكی ئەتۆمی بە فیعلی بە پارسەنگێكی‬ ‫هاوتای تواناكانی سەربازی چین دادەنێن‬ ‫وەك لە مەیدانی ئەتۆمی یان لە بواری‬ ‫جۆرەكانی تری چەكی تەقلیدیدا‪.‬‬ ‫ڕەگەزی هەڕەشە لەالیەن هندستانی‬ ‫خ���اوەن ئ��ەت��ۆم و پاكستانی «ك��ە لە‬ ‫ب�����ەردەم ب����وون ب��ە خ����اوەن ئ��ەت��ۆم»‬ ‫ه��ەم��ی��ش��ە ب��ە ش��ێ��وەی��ەك��ی چ��االك��ان��ە‬ ‫لەالیەن حزبە سیاسییەكان و رێكخراوە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكانی هندستانی جۆراوجۆر لە‬

‫گفتوگۆی هندستان‬ ‫و پاكستان پچڕا‪،‬‬ ‫هەردووال یەكتریان‬ ‫بەوە تاوانبار دەكرد‬ ‫كە خواستی‬ ‫بەدەستهێنانی‬ ‫ئەتۆمییان و دانانی‬ ‫موشەكی مەدا‬ ‫جیاجیاكانیان‬ ‫بە درێژایی سنوری‬ ‫هاوبەشی نێوان‬ ‫هەردووال واڵت هەیە‬ ‫ملمالنییە سیاسییە ن��اوخ��ۆی��ی��ەك��ان‬ ‫بەكاردەهێندرا‪ ،‬ب��ڕی��اری دەستپێكردن‬ ‫بە تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان لەالیەن‬ ‫هاوپەیمانی حكومی بە سەرۆكایەتی‬ ‫«پارتی بەهاراتییا دجاناتا» دراوە لە‬ ‫بەیانی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا بەڵێنی‬ ‫بە جەماوەرەكەی داوە كە وا هندستان بە‬ ‫«سەكۆی ئەتۆمی» دا تێبپەڕێت‪ ،‬لەكاتی‬ ‫بڕیاردان لەسەر ئەمجۆرە بڕیارەدا دۆخە‬ ‫سیاسییە ناوخۆییە ئاڵۆزەكەی لەبەرچاو‬ ‫گرتبوو كە لە سەرەتای ساڵی ‪ 1998‬بوو‬ ‫ئەوكاتەی كە حكومەتەكە زۆرینەیەكی‬ ‫بهێزو ناجێگیر ب��وو ل��ە پەرلەماندا‪،‬‬ ‫هەروەها ئەوەشی ڕەچ��او كردبوو‪ ،‬كە‬ ‫ڕۆیشتن بە ئاڕاستەی بەدەستهێنانی‬ ‫ئەتۆمی تایبەت پشتگیرییەكی بەرفراوانی‬ ‫هەبوو‪ ،‬كە وەك بنەمایەكی بۆ توانای‬ ‫ب��ەرگ��ری و س��ەرب��ەخ��ۆی��ی واڵت تێی‬ ‫دەڕوان����درا‪ ،‬ڕێگەگرتن ل��ەم ك��ارە واتە‬ ‫بەفیڕۆدانی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانە‪،‬‬ ‫ل��ەم ب���ارودۆخ���ەدا ڕاپ��ەڕان��دن��ی یەكێك‬ ‫ل��ە بەڵێنەكانی ه��ەڵ��ب��ژاردن ب��ۆ حزبی‬ ‫«بەهاراتییا دجاناتا» بۆ تێپەڕین بە‬

‫«سەكۆی ئەتۆمی» ئەو دەب��وو حاڵەتی‬ ‫ئ��ارام��ی ل��ە واڵت پتەوبكات و دۆخ��ی‬ ‫هاوپەیمانی حاكمیش بەهێزبكات‪.‬‬ ‫ئەم گریمانە لەمیانەی بەرئەنجامی‬ ‫ریفراندۆمەكان كە لە ساڵی ‪ 1998‬لە‬ ‫هندستان ئەنجامدراو تەئكیدی لەسەر‬ ‫ك��رای��ەوە‪ ،‬وات��ا پاش ئەو تاقیكردنەوە‬ ‫ئەتۆمییەكە كرا‪ ،‬بەرئەنجامەكە ئەوەی‬ ‫نیشاندا كە زیاتر ‪ 80%‬لە بەشداربووان‬ ‫لەم ریفراندۆمەدا ئەم بڕیارەی حكومەتیان‬ ‫سەبارەت بە تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی‬ ‫پێ باشبووە‪ ،‬ب��ەاڵم ‪ 65%‬ی��ان لەگەڵ‬ ‫ئەوەدا بوون كە ئەم تاقیكردنەوە ئەتۆمییە‬ ‫بۆ بەرژەوەندی ئەمنی نەتەوەیی بووە‪،‬‬ ‫ئەمەش بارودۆخی حكومەت لەم كەشە‬ ‫بارگاوییە بە هەستی نەتەوەیی بەهێز‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫ل��ەب��ەر ڕۆشنایی باكگراوندی ئەم‬ ‫تاقیكردنەوە ئەتۆمییانە ل��ە مانگی‬ ‫مایۆی ‪ 1998‬دا ئاڕاستەی گرژییەكانی‬ ‫پەیوەندیدار بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ‬ ‫پاكستان وەك خۆی مایەوە‪ ،‬گفتوگۆی‬ ‫هندستان و پاكستان پچڕا‪ ،‬ه��ەردووال‬ ‫یەكتریان بەوە تاوانبار دەكرد كە خواستی‬ ‫بەدەستهێنانی ئەتۆمییان و دانانی موشەكی‬ ‫مەدا جیاجیاكانیان بە درێژایی سنوری‬ ‫هاوبەشی نێوان ه��ەردووال واڵت هەیە‪،‬‬ ‫ئەم دۆخە هاوكات هۆشداری سەبارەت‬ ‫بە «وەرگرتنی هەنگاوی بەرپەچدانەوە»‬ ‫شی بەخۆوە گرت‪ ،‬داوای سەپاندنی سزا‬ ‫بەسەر الیەنەكەی ت��رو هەندێك شتی‬ ‫تر دەك��ران‪ ،‬پێكدادانە سەربازییەكان لە‬ ‫ناوچە سنورییەكان بەردوامی بەخۆوە‬ ‫بینی‪ ،‬هەروەها نائارامی و چاالكی كاری‬ ‫تیرۆریستی ل��ە كشمیر دەستیپێكرد‪،‬‬ ‫دەركەوتنی موشەكی م��ەدا مامناوەندی‬ ‫الی پاكستانییەكان بوو بە هانایەك بۆ‬ ‫تێكدانێكی گەورەی بارودۆخەكە‪.‬‬ ‫هندستان زۆر بە ئاشكرا ڕایگەیاند كە‬ ‫تاقیكردنەوەی ئەتۆمی بە دوو قۆناغ لە‬ ‫ناوچەكانی تاقیكردنەوە چەك لە باكخاران‬ ‫لە ناوچەی رادجاستان ئەنجامداوە‪ ،‬لە‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪37‬‬


‫‪ 1974‬تەقاندنەوەیەكی ئەتۆمی كردوە‪،‬‬ ‫لە ‪ 11‬ی مایۆی ‪ 1998‬یشدا توانی سێ‬ ‫بۆمبی ئەتۆمی بتەقێنێتەوە‪ :‬یەكیان‬ ‫(بریتی بوو لە بۆمبێكی ئەتۆمی گەرمی)‬ ‫بە هێزێكی كەمتر لە ‪ 45‬كیلۆ تەن‪ ،‬ئەوی‬ ‫تریان بە توانای ‪ 15‬كیلۆ تەن و سێیەمیان‬ ‫بە توانای كەمتر بە ‪ 1‬كیلۆ تەن‪ ،‬لە ‪13‬‬ ‫ی مایۆشدا تاقیكردنەوەی لەسەر دوو‬ ‫بۆمبی تر كرد بە هێزی كەمتر لە ‪ 1‬كیلۆ‬ ‫تەن‪ ،‬لە بەرامبەردا بەهۆی كاریگەری ئەم‬ ‫تاقیكردنەوانە بە خێرایی تاقیكردنەوە‬ ‫ئەتۆمییەكانی پاكستانیش دەستیپێكرد‪.‬‬ ‫بەپێی هەڵسەنگاندنی شارەزایان‪،‬‬ ‫ئێستا هندستان ‪ 35-30‬بۆمبی ئەتۆمی‬ ‫هەیە‪ ،‬كە ئ��ام��ادەن بۆ ش��ەڕ پێكردن‪،‬‬ ‫هەروەها ژمارەیەكی دیاریكراو لە پێكهاتە‬ ‫تەواوەكانی هەیە كە ڕێگا خۆشدەكەن‬ ‫لە میانیانەوە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا‬ ‫ژم��ارەی��ەك��ی ت��ری زی��ات��ر ل��ە ه��اوی��ژەرە‬ ‫(قذیفە) ئەتۆمییەكان بەرهەمبهێنێت‪،‬‬ ‫یەدەگی چەكی پلۆتۆنی بە ‪ 370-225‬كگم‬ ‫دادەنرێت‪ ،‬كە بەشی بەرهەمهێنانی ‪-50‬‬ ‫‪ 90‬هاوێژەری ئەتۆمی لە بواری جەنگدا‬ ‫دەكات‪ ،‬سەرباری ئەوانەش لە هندستان‬

‫‪38‬‬

‫هەندێك چەكی یۆرانیۆمیش هەن‪ ،‬بەپێی‬ ‫هەندێك سەرچاوەی تر هندستان ‪ 45‬تا‬ ‫‪ 95‬هاوێژەری جەنگی هەیە‪ ،‬هەروەها‬ ‫زانیاری ئەوە هەیە كە عەمباری ئەتۆمی‬ ‫هندستان ‪ 60‬تا ‪ 100‬هاوێژەری ئەتۆمی‬ ‫تێدایە‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم س��ەب��ارەت ب��ەو ئامێرانەی كە‬ ‫ئەم چەكە دەگ��وازن��ەوە‪ ،‬بەدەستهێنانی‬ ‫بەرنامەی ئەتۆمی هندستانی هاوكات‬ ‫لەگەڵ بەدەستهێنان و ئامادەكارییەكانی‬ ‫ئ��ەو ك��ە چەكی ئەتۆمی دەگ��وازن��ەوە‪،‬‬ ‫دەوڵ��ەت ژمارەیەكی گ��ەورەی لەو فڕۆكە‬ ‫جەنگییانە هەیە‪ ،‬كە دەتوانن ئەم بۆمبە‬ ‫ئەتۆمییانە هەڵبگرن (كە ئەم فڕۆكانە‬ ‫جۆری مێگ – ‪ 27‬سو‪ 30‬ئێم كەی‪ ،‬میراج‬ ‫‪ -2000‬و جاگوار دەگرێتەوە)‪ ،‬هندستان‬ ‫لەڕیزی واڵتە زۆر پێشكەوتووەكانە لە‬ ‫بواری پیشەسازی موشەكدا‪ ،‬لە سەرەتای‬ ‫س��ااڵن��ی ن��ەوەدەك��ان��ی س���ەدەی ڕاب���ردو‬ ‫دەستی بە دراسەت لە بواری گەردونناسی‬ ‫بۆشایی ئاسمانی ك���ردوە‪ ،‬بەڵكو لە‬ ‫‪ 1980‬دا یەكەمین واڵت بووە لە واڵتە‬ ‫گەشەسەندوەكان كە توانیبێتی بە یارمەتی‬ ‫موشەكی تایبەتییەوە مانگی دەستكرد بۆ‬

‫خولگەیەكی نزیك لە زەوی بنێرێت لە ساڵی‬ ‫‪ 1983‬دا لە هندستان بڕیارێك سەبارەت‬ ‫بە دامەزراندنی «بەرنامەی تەواوكەری بۆ‬ ‫هەڵگرانی موشەكی» كە تایبەت بوو بە‬ ‫دروستكردنی موشەكی خ��اوەن مەبەستە‬ ‫جۆراوجۆرەكان‪ ،‬هەروەها موشەكی مەدا‬ ‫ك��ورت «‪« ،»R.M.D‬بریتیخفی» لە‬ ‫جۆری «زەوی – زەوی»‪ ،‬موشەكی نەوەی‬ ‫سێیەمی دژ بە زرێپۆش «ناگ» موشەكی‬ ‫ج��ۆری «زەوی – ئاسما – تریشۆڵ» و‬ ‫«ئاكاش» و ئیتر‪ ،‬هێزە چەكدارەكانی‬ ‫هندستان موشەكی م��ەدا كورتی جۆری‬ ‫بریتخفی ‪ ،1-‬كە دورییەكەی دەگاتە‬ ‫(‪ 150‬كم) بەكاردەهێنێت‪ ،‬لە كەرتەكانی‬ ‫هێزی ئاسمانیشدا موشەكی «بریتخفی‬ ‫– ‪ »2‬كە دورییەكەی دەگاتە ‪ 250‬كم‬ ‫بەكارهێناوە‪ ،‬بەاڵم ئەو كۆپییە دەریاییەی‬ ‫م��وش��ەك��ی «ب��ری��ت��خ��ف��ی» ك��ە ب��ە ن��اوی‬ ‫«دخانوش» دروستكراوە‪ ،‬پاش ئەوەی‬ ‫ئەم موشەكە بە چەندین تاقیكردنەوەی‬ ‫سەركەوت تێپەڕیوە‪ ،‬ئ��ەوا دورییەكەی‬ ‫دەگ��ات��ە (‪ 250‬ك��م)‪ ،‬بەكارهێنانی ئەم‬ ‫موشەكە لە هێزە دەریاییەكانی هندستان‬ ‫(لە داهاتوودا پالنی ئەوەی بۆ داڕێژراوە‬ ‫دورییەكەی بگەیەندرێتە ‪ 500‬كیلۆمەتر)‪،‬‬ ‫بە خێرایی كار لە پێناو دروستكردنی‬ ‫م��وش��ەك��ی دەری��ای��ی بنكەی «س��اگ��ا –‬ ‫رێگا» بۆ دوری ‪ 350-250‬كم دەكرێت‪،‬‬ ‫هەروەها بە بڕێكی گەورە موشەكی دژ بە‬ ‫كەشتی لە جۆری «بڕامۆش» بە هاوكاری‬ ‫لەگەڵ ڕوسیای فیدراڵدا بەرهەمهێناوە‪،‬‬ ‫دەتوانرێت ئەم موشەكانە وەك موشەكی‬ ‫دەریايی یان ئاسمانی بنكەیی‪ ،‬كە بتوانێت‬ ‫بۆ دوری ‪ 300‬كم بڕوات‪ ،‬بەكاربهێندرێن‪،‬‬ ‫هەروەها تاقیكردنەوەكانی لەسەر موشەكی‬ ‫«ئەكاش» جۆری «زەوی – ئاسمانی» بۆ‬ ‫دوری ‪ 25‬كم و «تریشول» (موشەكێكی‬ ‫بەرگری ئاسمانییەو دەتوانرێت لەسەر‬ ‫پشتی ك��ەش��ت��ی��ی��ەك��ان��ەوە ب��ه��اوێ��ژرێ��ت‬ ‫دروستكردوە‪ ،‬دورییەكەی دەگاتە ‪ 9‬كم)‪.‬‬ ‫هندستان یارمەتییەكانی یەكێتی‬ ‫سۆڤێتی روسیای فیدراڵی‪ ،‬ئەڵمانیاو‬


‫فەڕەنسا لە پێناو بەرنامە موشەكییەكانی‬ ‫ق��ۆس��ت��وەت��ەوە‪ ،‬ب���ەاڵم ب��ە شێوەیەكی‬ ‫س���ەرەك���ی ل���ە ب�����واری پ��ی��ش��ەس��ازی‬ ‫موشەكی دا پشت بە بنەما زانستییە‬ ‫بەرهەمهێنانییەكان دەبەستێت‪ ،‬پێویستە‬ ‫دروستكردنی موشەكی «ئاگنی» مەدا‬ ‫مامناوەندی بە دەستكەوتێكی ڕاستەقینە‬ ‫بزانرێت (دوری چاالكییەی دەگاتە ‪1500‬‬ ‫كم) و بەرهەمهێنانی ئەم موشەكەش وا‬ ‫دادەنرێت كە ‪ 95%‬بەرەنجامی پێشكەوتنە‬ ‫تەكنیكییەكانی بەرهەمهێنانی خودی‬ ‫هندستانە‪.‬‬ ‫ل��ە س��اڵ��ی ‪ 1994‬پ��اش كۆمەڵێك‬ ‫تاقیكردنەوە لەسەر بەكارهێنانی موشەكی‬ ‫«ئ��اگ��ن��ی» ئ��ەم موشەكە ل��ە ك��ارك��ردن‬ ‫وەستێنرا‪ ،‬ئەمەش لە ئاكامی فشارەكانی‬ ‫واڵتە یەكگرتووەكانەوە بوو‪ ،‬پاش ئەوە‬ ‫لە هاوینی ‪ 1997‬دا پاكستان دەستیكرد‬ ‫بە تاقیكردنەوەی موشەكی جۆری»حتف‬ ‫‪ »3‬كە دوری��ەك��ەی دەگەیشتە زیاتر لە‬ ‫‪ 600‬ك��م‪ ،‬ئەمەش وای��ك��رد سەرلەنوێ‬ ‫هندستان دەست بە تاقیكردنەوەكانی خۆی‬ ‫سەبارەت بە موشەكی «ئاگنی» بكاتەوە‪،‬‬ ‫لە پایزی ‪ 2002‬دا هندستان زنجیرەیەك‬ ‫تاقیكردنەوەی لەسەر موشەكی «ئاگنی»‬ ‫م��ەدا مامناوەندی (‪ 2500-1500‬كم)‬ ‫ئەنجامدا‪ ،‬پاشان دەستیكرد بە دابەشكردنی‬ ‫بەسەر كەرتە سەربازییەكانی خۆی‪،‬‬ ‫پیالنی ئ��ەوە هەیە كە م��ەدای «ئاگنی»‬ ‫بگەیەندرێتە دووئ��ەوەن��دەی ئێستاو بۆ‬ ‫دوری ‪ 5000‬كم بهاوێژرێت‪ ،‬بە تایبەتی‬ ‫دەتوانرێت موشەكی «ئاگنی» بە هەڵگری‬ ‫سەرەكی توانا ئەتۆمییە موشەكییەكانی‬ ‫هندستانی دابنرێت‪ ،‬پیالنی ئایندەشیان‬ ‫بۆ گەشەپێدانی چەكی موشەكی خۆی لە‬ ‫دروستكردنی موشەكی كیشوەربڕی جۆری‬ ‫«سوریا» بۆ دور ‪ 12000 – 8000‬كم‬ ‫«بریتخفی»‪،‬‬ ‫موشەكی‬ ‫دەبینێتەوە‪،‬‬ ‫و «ئاگنی» و لە ئاییندەش «سوریا»‬ ‫هەموویان لە توانایاندایە كاڵوی ئەتۆمی‬ ‫لێببەسترێت‪.‬‬ ‫گەشەپێدانی توانای موشەكی – ئەتۆمی‬

‫هندستان لە ب��ارودۆخ��ی گەشەی گشتی‬ ‫عەمباری جەنگییەكەیەوەیە‪ ،‬وایكردوە كە‬ ‫زیاتر بە ئاڕاستەی گرنگیدانی تایبەتی بە‬ ‫گەشەپێدانی هێزە سەربازی ئاسمانییەكەی‬ ‫و هێزە دەریاییەكەیەوە بڕوات‪ ،‬هەروەها‬ ‫ن��ەخ��ش��ەی ئ���ەوەی ه��ەی��ە ك��ە ف��ڕۆك��ەی‬ ‫شەڕكەر بە تەكنیكی فڕۆكەی «ستیلس»‬ ‫دروستبكات‪ ،‬دەستیكردوە بە كاركردن بۆ‬ ‫دروستكردنی موشەكی بۆشایی ئاسمان‬ ‫كە سیستمێكی بەكارهێنانی جۆراوجۆری‬ ‫هەبێت‪ ،‬هاوشێوەی «شاتل»ی ئەمریكی‪،‬‬ ‫كەشتیگەلە دەریاییەكانی بە گەشتی‬ ‫جەنگی نوێ لە هەموو جۆرەكانی و لە‬ ‫بەرهەمهێنانی تایبەتی خۆیدا دەوڵەمەند‬ ‫ك���ردوە‪ ،‬ی��ان ب��ەوان��ەی ك��ە ل��ە دەرەوە‬ ‫كڕیوێتی (بۆ نموونە‪ ،‬فڕۆكە هەڵگرەكانی‬ ‫ج��ۆری «ئەدمیرال گۆرشكۆف»‪ ،‬كە بە‬ ‫شەش فڕۆكەی شەڕكەری نوێ لە جۆری‬ ‫مێگ – ‪ 29‬ك دەوڵەمەند ك��راوە‪ ،‬بەو‬ ‫هیوایەشەوە كە لە ئایندەدا ‪ 30‬فڕۆكەی‬ ‫تر لەمجۆرە بەدەستبهێنێت)‪.‬‬ ‫چاككردنی سیستمی ئیدارەی پەیوەندی‬ ‫و قسەكردن ب��ەردەوام‪ ،‬هەروەها گرنگی‬ ‫تایبەتی بە دروستكردنی ج��ۆری نوێ‬ ‫لە چەكی ئامانج پێكەرو وردو خاوەن‬ ‫تەكنیكی بااڵ دەدات بۆ دەوڵەمەندكردنی‬ ‫ك��ەرت��ە س��ەرب��ازی��ی��ە تەقلیدییەكانی‪،‬‬ ‫هەروەها نەخشە دادەنێت بۆ گەیشتنە‬ ‫ئەوپەڕی توانا بۆ بەگەڕخستنی تەكنیكی‬ ‫ئەلیكترۆنی و زانیاری لە سوپای هیندیدا‪،‬‬ ‫هندستان ل��ەم هەوڵەدایە بە تەكنیكی‬ ‫نیشتمانی ڕێژەی ‪ 70%‬لە ساڵی ‪2005‬‬ ‫ب��ەدواوە لە پێداویستییەكانی سوپاكەی‬ ‫دەستەبەر بكات لە شێوەی ئەركێكی زۆر‬ ‫گرنگ و ئەوالیەتیدا‪.‬‬ ‫تێبینی‪:‬‬ ‫ئەلكسی ئەربالۆڤ ‪Alexei arbalov‬‬ ‫یەكێكە لە گرنگترین زاناكان و ڕابەری‬ ‫فیكرو ڕا ل��ە ب���واری پەیوەندییەكان‬ ‫و ئەمنی ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی دا‪ ،‬س��ەرۆك��ی‬

‫سەنتەری ئەمنی نێودەوڵەتی سەر بە‬ ‫پەیمانگای ئابوری جیهانی پەیوەندییە‬ ‫نێودەوڵەتییەكان (‪IMEMO the center‬‬ ‫‪for international security of the‬‬ ‫‪institute of world economy and‬‬ ‫‪ )international relations‬س��ەر بە‬ ‫ئەكادیمیای روس��ی ب��ۆ زانستەكانە‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا س��ەرۆك��ی ب��ەش��دارب��ووە لە‬ ‫ب��ەرن��ام��ەی ق��ەدەغ��ەك��ردن��ی كانیجی‬ ‫سەنتەری مۆسكۆ ‪the nonproliferation‬‬ ‫‪program of the Carnegie Moscow‬‬ ‫‪.senter‬‬ ‫د‪.‬ئەبارلۆڤ رۆڵێكی پێشەنگی هەیە‬ ‫لە سیاسەتی دوای نەمانی سۆڤیەت‬ ‫و ئێستای روس��ی��ای ف��ی��دراڵ��دا ‪post-‬‬ ‫‪ ،soviet Russia‬ب��ەوەی لە م��اوەی‬ ‫نێوان ‪ 2001-1994‬ئەندامی پەرلەمانی‬ ‫روسیایە (دۆما) بووەو جێگری سەرۆكی‬ ‫پارتی لیبراڵی ‪ YABLOKO‬بووەو لە‬ ‫‪ 2001‬تائێستا‪ ،‬لەوكاتەی لە پەرلەمان‬ ‫بووە جێگری لیژنەی بەرگری بووە لە‬ ‫ئەنجومەنی دۆما‪.‬‬ ‫چەندین كتێب و ن��وس��راوی لەسەر‬ ‫ئەمنی جیهانی و داماڵینی چ��ەك و‬ ‫چاكسازی لە دام��ەزراوە سەربازییەكانی‬ ‫روسیا هەیە‪ ،‬هەروەها جێگری سەرۆكی‬ ‫ئەنجومەنی ئیداری یانەی لۆكسمبۆرگ‬ ‫و ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی سەنتەری‬ ‫ستۆكهۆڵم ب��ۆ لێكۆڵینەوەی ئاشتی‬ ‫ڕاوێ��ژك��اری‬ ‫نێودەوڵەتییەو ‪SIPRI‬‬ ‫نێودەوڵەتی ئەنجومەنی ئیداری ناوەندی‬ ‫جنێف بۆ چاودێری دیموكراتی بۆ هێزە‬ ‫سەربازییەكانە‪.‬‬ ‫(‪DCAF) the geneva centre for‬‬ ‫‪the democratic control of armed‬‬ ‫‪ forces‬و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی‬ ‫ئیداری سەنتەری دیراساتی قەدەغەكردنی‬ ‫سەر بە پەیمانگای مۆنتێری بۆ دراساتی‬ ‫نێودەوڵەتی‬ ‫‪the center for nonproliferation‬‬ ‫‪studies of the Monterey institute‬‬ ‫‪of international studies.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪39‬‬


‫هندستان و ئێران‪،‬‬

‫پەیوەندییەكانیان لەنەوت بەهێزترە‬ ‫پاكستان بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم جێبەجێكردنی‬ ‫ڕێككەوتنەكانی نێوان ئێران و هندستان‬ ‫ن‪ :‬كریستن فیەر‬

‫ئــ‬

‫لە ئینگلیزییەوە‪ :‬لەیال ئەحمەد‬

‫ئەم بابەتە توێژینەوەیەكە سەبارەت بە سروشت و ئاستی ئەو پەیوەندییانەی لە نێوان هندستان و ئێراندا هەن‪ ،‬هەروەها‬ ‫باس لەو پەیوەندییە بێزاركەرە دووقۆڵییانە دەكات كە گەیشتونەتە چ ئاستێك لە سایەی ڕۆڵی واڵتە یەكگرتووەكان‪ ،‬هەورەها‬ ‫باس لەو گفتوگۆیە بەردەوامانەش دەكات‪ ،‬سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریكا – هندستان دەربارەی ئەتۆمی مەدەنی و باسی قەیرانی‬ ‫ئەتۆمی ئێرانیش دەكات كە ئاستی قوڵبوونەوەی ئەم قەیرانە ئێستا لە هەموو كاتێك زیاترە‪ ،‬ئەگەرچی زۆربەی لێكۆڵینەوەكان باس‬ ‫لەوە دەكەن كە ئەم پەیوەندییانەی نێوان هندستان و ئێران لە چوارچێوەی سیاسەتی هایدرۆكاربۆنیدایە (واتا بواری وزە)‪ ،‬هەروەها ئەم‬ ‫دیراسەتە تەئكید لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هەندێك بەرژەوەندی تر هەن ئێران و هندستان بەیەكەوە دەبەستێتەوە بە تایبەتی هندستان‬ ‫خواستی ئەوەی هەیە ببێتە هێزێكی مەزن‪ ،‬ئەجندای فراوانبوونی لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاستدا هەیە‪ ،‬هەروەها دیراساتەكە لە كۆتاییدا‬ ‫جەخت لەسەر سنوری پەیوەندییەكانی نێوان ئەم دوو واڵتە دەكاتەوە‪ ،‬هەروەها ئەم بابەتە لەگەڵ هەندێك بۆچوونی تردا سەبارەت بە‬ ‫سنوری ئەم پەیوەندییەو گرنگی هندستان لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە لغاوكردنی ئێران چڕدەكاتەوە‪ :‬لە سااڵنی نەوەدەكانەوە‪،‬‬

‫‪40‬‬


‫نیودەلهی و تاران لە هەوڵی دروستكردنی‬ ‫پەیوەندییەكی بەهێزو گشت الیەنین كە بواری‬ ‫وزەو شێوەكانی تری هاوكاری بازرگانی و‬ ‫گەشەپێدانی ژێرخانی ناوخۆیی و دەرەوەیی‬ ‫ئێران بگرێتە چوارچێوەی خۆیەوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫پەیوەندییەكانی ب��واری ئیستخباراتی و‬ ‫سەربازیش‪ ،‬ئەم خواستە بۆ فراوانكردن‬ ‫و پتەوكردنی پەیوەندییەكان الی ئێرانی و‬ ‫هیندییەكان وەك یەك وایەو پشتیوانییەكی‬ ‫فراوانی لێدەكرێت‪.‬‬ ‫سەرباری ئەوەی كە بوارەكانی ڕاگەیاندن‬ ‫زۆر بەچڕی باس لە نزیكبوونەوەی نێوان‬ ‫هندستان و ئ��ێ��ران دەك����ات‪ ،‬ب���ەاڵم ئەم‬ ‫نزیكبوونەوە سەرنجی واڵتە یەكگرتووەكانی‬ ‫ڕاكێشاوە بە تایبەتی لە ‪ 2006‬دا‪ ،‬بۆ زیاتر‬ ‫وردبوونەوە دەتوانین بڵێین كە دوو گۆڕانكاری‬ ‫سەرەكی بەهۆی هاوزەمانیانەوە ڕۆڵیان لە‬ ‫گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی ئێران هندستان‬ ‫بینی‪ ،‬یەكەمیان‪ :‬دەرهاویشتەكانی قەیرانی‬ ‫ئەتۆمی ئێرانییە‪ ،‬دووەم��ی��ان‪ :‬پەیوەندی‬ ‫ب��ەو ه��ەواڵن��ەی س��ەرۆك��ی ئەمریكی جۆرج‬ ‫بۆش‪-‬ـەوە هەیە كە دەیەوێت كۆنگرێسی‬ ‫ئەمریكی ڕازی بكات بۆ موافەقەكردن لەسەر‬ ‫سەفقەیەكی ئەتۆمی لەگەڵ هندستان‪ ،‬كە زۆر‬ ‫لە شارەزایان وا دەبینن ئەم هەنگاوە ڕۆڵێكی‬ ‫گرنگی دەبێت بۆ ئەوەی یارمەتی هندستان‬ ‫بدات ببێتە هێزێكی جیهانی و هاوپەیمانێكی‬ ‫ستراتیژی بۆ ویالیەتە یەكگرتووەكان‪.‬‬ ‫بۆچوونی ئەمریكییەكان سەبارەت بە‬ ‫دژایەتیكردنی ئ��ەم ڕێككەوتنە ئەتۆمییە‬ ‫مەدەنییە لە نێوان واڵتە یەكگرتووەكانی‬ ‫ئەمریكاو هندستان لەبەرئەوەیە كە ئەم‬ ‫ڕێككەوتنە دەبێتە هاندەرێك بۆ سنورداركردنی‬ ‫هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی سیستمێكی چاالك‬ ‫ب��ۆ ڕێگرتن ل��ە ب�ڵاوب��وون��ەوەی ئەتۆمی‪،‬‬ ‫هەروەها یارمەتی ئەو السارییەی ئێرانیش‬ ‫دەدات سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی‪.‬‬ ‫مەسەلەی دەنگدانی هندستان دژ بە ئێران‬ ‫لەناو ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە ئەیلولی‬

‫هندستان پشتیوانی‬ ‫لە هەوڵەكانی واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكان‬ ‫ناكات كە دەیەوێت‬ ‫دۆسیەی ئەتۆمی‬ ‫ئێران ڕەوانەی‬ ‫ئەنجومەنی ئاسایش‬ ‫(‪ )UNSC‬بكرێت‪،‬‬ ‫ئەمەش وایكر كە‬ ‫ئەندامە ناودارەكانی‬ ‫كۆنگرێسی‬ ‫ئەمریكی بێزار بكات‬ ‫‪ 2005‬و شوباتی ‪ 2006‬دا بە خاڵی سەرەكی‬ ‫دادەنرێت وەك پێوەرو پەی پێبردنێك بە‬ ‫نیازەكانی ئ��ێ��ران‪ ،‬كاتێك ك��ە هندستان‬ ‫لە ئەیلولی ‪ 2005‬لە ب��ەرژەوەن��دی ئەو‬ ‫بڕیارانەی دژ بە ئێران دەركرابوون دەنگی دا‪،‬‬ ‫هەروەها پاشتریش لە شوباتی ‪ 2006‬یش‬ ‫كاتێك دەنگی بۆ ناردنی دۆسیەی ئەتۆمی‬ ‫ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش (‪)UNSC‬‬ ‫دا‪ ،‬بەر لەم هەنگاوە دەنگۆو ئاماژەی ئەوە‬ ‫هەبوو كە هندستان دەداتە پاڵ ئەو تەوەرە‬ ‫كە ڕێگرە لە دەنگدان یان ئەو تەوەرەی كە‬ ‫دژ بە واڵت��ە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە‬ ‫دەربارەی ئەم كێشەیە‪ ،‬بە تایبەتی وەزیری‬ ‫دەرەوەی هندستان ناتوار سینگ لە تشرینی‬ ‫یەكەمی ‪ 2005‬ڕایگەیاندبوو كە وا هندستان‬ ‫پشتیوانی لە هەوڵەكانی واڵتە یەكگرتووەكان‬ ‫ناكات كە دەیەوێت دۆسیەی ئەتۆمی ئێران‬ ‫ڕەوان��ەی ئەنجومەنی ئاسایش (‪)UNSC‬‬ ‫بكرێت‪ ،‬ئەمەش وایكر كە ئەندامە ناودارەكانی‬ ‫كۆنگرێسی ئەمریكی بێزار بكات‪.‬‬ ‫ئەم هەڵوێستە لەالیەن نیودەلهییەوە‬ ‫پاڵی نا بە ش��ارەزای��ان و شیكەرەوەكان‬ ‫بۆ پرسیاركردن س��ەب��ارەت بە حیكمەتی‬ ‫بانگهێشتكردنی هندستان ب��ۆ بیرۆكەی‬

‫هاوپەیمانێتی ستراتیژی دروستكردن لەگەڵ‬ ‫واڵتە یەكگرتووەكان كەچی لەهەمانكاتدا‬ ‫ه��ەردووال (نیودەلهی و ت��اران) دەیانەوێت‬ ‫هاوپەیمانێتییەكی ستراتیژی دروستبكەن‪،‬‬ ‫(هندستانیش‪ -‬وەك زۆربەی دەوڵەتەكانی‬ ‫ت��ر پ��ەی��وەن��دی دووق��ۆڵ��ی زۆر ه��ەی��ە كە‬ ‫تەنها بەناو ستراتیژییە)‪ ،‬ئەوانەی دژ بە‬ ‫سەفقەی ئەتۆمی هندستان بوون سەبارەت‬ ‫ب��ەو یارمەتییانەی ك��ە ه����ەردوو زان��ای‬ ‫هندستانی (وای‪ .‬س‪ ،‬ڕ پ��ڕاس��اد‪ ،‬و سی‬ ‫سیرندار) پێشكەش بە بەرنامەی ئەتۆمی‬ ‫ئێرانیان كردبوو‪ ،‬لە كۆتاییدا هەردووكیان‬ ‫لەالیەن واڵتە یەكگرتووەكان بەپێی قانونی‬ ‫قەدەغەكردنی باڵوبوونەوەی ئەتۆمی ئێران‬ ‫لە ساڵی ‪ 2000‬دا سزادران‪ ،‬ئەگەرچی دواتر‬ ‫سیراندار لە سزاكان ڕزگاری بوو‪ ،‬هەندێك‬ ‫لە پیاوانی كۆنگرێس لەو مانۆڕی دەریاییەی‬ ‫كە بۆ ج��اری دووەم لە مارتی ‪ 2006‬لە‬ ‫نێوان هندستان – ئێران ئەنجامدراو هاوكات‬ ‫بوو لەگەڵ سەردانەكەی س��ەرۆك بۆش بۆ‬ ‫خ��واروی ئاسیا نیگەران ب��وون‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫سەفقەی ئەتۆمی مەدەنی لە نێوان هندستان‬ ‫و واڵت��ە یەكگرتووەكان لەالیەن س��ەرۆك‬ ‫بۆش لە ‪ 18‬ی كانونی یەكەمی ‪ 2006‬ئیمزا‬ ‫كرا‪ ،‬بەاڵم كۆشكی سپی و ئەنجومەنی پیران‬ ‫دژی ئەم سەفقەیە وەستانەوەو نەیانهێشت‬ ‫سەربكەوێت‪ ،‬چونكە مەرجی پێشەكیان‬ ‫بۆ ئەو هاوكارییە ئەتۆمییە دانا كە دەبێت‬ ‫هندستان بەرهەمهێنانی مادە تەقێنەرەوەكان‬ ‫یان پەیوەندییە سەربازییەكانی لەگەڵ ئێران‬ ‫كۆتایی پێبهێنێت‪.‬‬ ‫لە كۆنگرێسدا‪ ،‬سەبارەت بەو سەفقە‬ ‫ئەتۆمییە مەدەنییەی نێوانیان گفتوگۆ كرا‪،‬‬ ‫بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا داوایانكرد كە‬ ‫دەبێت نیودەلهی پەیوەندییەكانی لەگەڵ‬ ‫ئێران تەنها لە ب��واری وزە چڕبكاتەوە‪،‬‬ ‫ئەمەش بەهۆی لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی‬ ‫پێداویستییەكانی هندستان ك��ە ب��ە وزە‬ ‫هەیەتی‪ ،‬بەرپرسانی بواری ئەتۆمی دەڵێن‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪41‬‬


‫بۆ بەشداریكردن لە بەرنامەی ئەتۆمی‬ ‫م��ەدەن��ی دەبێت هندستان كەمتر پشت بە‬ ‫ئێران ببەستێت یان بە النی كەم ڕێگا بە‬ ‫واڵت���ە ی��ەك��گ��رت��ووەك��ان ب���دات ك��ە شێوەی‬ ‫پەیوەندییەكانی هندستان لەگەڵ ئێران‬ ‫داب��ڕێ��ژێ��ت‪ ،‬ه��ەر لە ڕوان��گ��ەی ئ��ەو ترسە‬ ‫جیاجیایانەی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان‬ ‫ئێران و هندستان هەن لە بواری ئەو سەفقە‬ ‫ئەتۆمییەدا‪ ،‬ئەوە دائیرەی توێژینەوە لە‬ ‫كۆنگرێس ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە ئاستی ئەم‬ ‫پەیوەندییە ئامادەكرد لە ڕووەكەشدا سنور بۆ‬ ‫هەندێك لەو سەرقاڵییانە دادەنێت‪ ،‬هەروەها‬ ‫لەگەڵ دانپێدانێك بە بوونی هەندێك ناكۆكی‬ ‫سەبارەت بە پەیڕەوكردنی باشترین سیاسەت‬ ‫بەرامبەر بە ئێران لەوانەیە سەرهەڵبدات‪،‬‬ ‫هەروەها ڕاپۆرتەكە پاڵنەرەكانی هندستانی‬ ‫بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ‬

‫ئێراندا بە پلەی یەكەم بۆ ڕەگ و ڕیشەی‬ ‫گەشەكردنی پێداویستییەكانی هندستان بۆ‬ ‫وزە چڕكردوەتەوە‪ ،‬لە كۆتاییدا ئەمەش بە‬ ‫شێوەیەكی ڕێژەیی شتێكی زیانبەخش نییە بە‬ ‫بەرژەوەندییەكانی واڵتە یەكگرتووەكان‪.‬‬ ‫ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات تەحەدای‬ ‫ئ���ەو ڕای���ە ب��ك��ات ك��ە پەیوەندییەكانی‬ ‫هندستان و ئ��ێ��ران ب��ە پ��ل��ەی ی��ەك��ەم لە‬ ‫سیاسەتی هایدرۆكاربۆنی قەتیس دەكات‪،‬‬ ‫لە بەرامبەردا ئەم دیكۆمێنتە ئەوە دەخاتە‬ ‫بەرچاو كە پەیوەندییەكانی نێوان هندستان‬ ‫و ئێران زۆر ل��ەوە زیاتر دەگرێتەخۆ بە‬ ‫لەبەرچاوگرتنی ئەو هێزە مەزنەی هندستان‬ ‫ك��ە ب��ەرن��ام��ەی ه��ەی��ە ب��ۆ هێنانەدی ئەو‬ ‫خواستە فراوانخوازییەی لە ئەفغانستان‬ ‫و ئاسیای ن��اوەڕاس��ت‪ ،‬ئەم دیكۆمێنتە بە‬ ‫گفتوگۆكردن لەسەر ئەو ئاستەنگانەی كە‬ ‫ئاستی ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ئێران و‬ ‫هندستان دیاریدەكات و كۆتایی پێدەهێنێت‪،‬‬ ‫بۆیە ئەم دراسەتە هەوڵدەدات تەئكیدبكاتەوە‬ ‫كە ئ��ەو پەیوەندییانەی كە هندستان بە‬ ‫ئێرانەوە دەبەستێتەوە تەنها لە بوارەكانی‬ ‫وزەدا قەتیس نابن‪ ،‬بەڵكو تێدەپەڕێن بۆ‬ ‫زۆر بواری تر كە پەیوەندییان بە خواستە‬ ‫گەورەكان و فراوانكردنی بوونی خۆی هەیە‬ ‫لە ئەفغانستان و ئاسیای ناوەڕاست‪.‬‬ ‫ب��اگ��راون��دێ��ك��ی ب��ن��ەڕەت��ی ل��ە پەیوەندییەكانی‬ ‫هندستان – ئێران‪:‬‬ ‫لە ‪ 15‬ی مارتی ‪ 1950‬نیودەلهی و‬ ‫تاران پەیماننامەیەكی دۆستانەیان مۆركرد‬ ‫كە داوای «ئاشتی هەمیشەیی و دۆستایەتی»‬ ‫لە نێوان ه��ەردوو واڵت��دا دەك��ات‪ ،‬ل��ەڕووی‬ ‫پرەنسیپەوە ئەم بەڵگەنامە دوو پەیوەندی‬ ‫باش دەگرێتەخۆ‪ ،‬بەاڵم لە ڕووی پراكتیكەوە‬ ‫ئەوە هەردوو دەوڵەت دەوڵەتی شەڕاگێزن‪،‬‬ ‫ئەگەرچی بە پلەی جیاجیاو لە كاتی جیاوازدا‬ ‫لە ملمالنێكانی جەنگی س��اردەوە گالبوون‪،‬‬ ‫ه��ەر الیەنە لە چوارچێوەی هاوپەیمانە‬ ‫دژەكانییەوە هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامدا‬ ‫بوون بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییە‬ ‫بەهێزەكانیان‪ ،‬ئێرانی ئەوسا كە محەمەد ڕەزا‬ ‫شا ڕێبەرایەتی دەكرد‪ ،‬پەیوەندییەكی بەهێزو‬

‫‪42‬‬

‫پتەوی لەگەڵ واڵتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو‬ ‫پاكستان هەبوو‪ ،‬گوزارشتی ئەوەشی لە‬ ‫ڕێگای بەشداربوونی لە پەیمانی بەغدا (دواتر‬ ‫بوو بە پەیمانی ‪ )Centro‬دەركرد‪ ،‬هەروەها‬ ‫لە ماوەی سااڵنی ‪ 1965‬و ‪ 1971‬دا كاتێك‬ ‫جەنگی نێوان پاكستان و هندستان هەڵگیرسا‪،‬‬ ‫ئێران یارمەتی سەربازی پاكستانی دا (ئێران‬ ‫پاكستانی بە بەشێك لە «قواڵیی ستراتیژی»‬ ‫خۆی دەزان���ی)‪ ،‬ئەمەش پاڵی بە سەرۆك‬ ‫وەزیرانی ئەوسای هندستان جەواهیر الل‬ ‫نەهرۆ نا گاڵتە بەمجۆرە هاوپەیمانەی نێوان‬ ‫خۆیان بكات و بە «نەهجێكی هەڵە‪ ،‬نەهجێكی‬ ‫مەترسیدارو نەهجێكی زیانبەخش» پێناسەی‬ ‫بكات و‪ ,‬لە جیاتی بەرگری لە ڕێكخراوی‬ ‫واڵتانی بێالیەن بكات‪ ،‬ئەم كاتە هندستان‬ ‫پەیوەندییەكی بەهێزو توندی لەگەڵ یەكێتی‬ ‫سۆڤیەت هەبوو‪ ،‬بوو بە سەرچاوەی سەرەكی‬ ‫بۆ بواری بەرگری‪.‬‬ ‫ئەگەرچی هندستان تا ڕادەی��ەك��ی زۆر‬ ‫پێشوازی لە سەركەوتنی شۆڕشی ئیسالمی‬ ‫ئێرانی لە ‪ 1979‬كرد‪ ،‬بە ئامانجی ئەوەی‬ ‫لە ناكۆكییە زۆرەكانی كە لە نێوان ئێران و‬ ‫هندستان هەبوو لە سەردەمی شادا ڕزگاریان‬ ‫ببێت‪ ،‬ئێران لە ڕۆژگاری دەسەاڵتی سەرۆك‬ ‫وەزی��ران ئەندێرا غاندی ڕەخنەیەكی زۆری‬ ‫لە هندستان گرت‪ ،‬بەوەی كە هندستان خۆی‬ ‫لە ئیدانەكردنی ئاشكرای مۆسكۆ ب��ەدور‬ ‫گ��رت‪ ،‬ه��ەروەه��ا لە كاتی جەنگی عیراق‬ ‫– ئێران هەڵوێستی هندستان لە ئاكامی‬ ‫ئەوەی كە نیودەلهی دەیویست بەرژەوەندییە‬ ‫نەوتییەكانی خۆی لەگەڵ هەردوو دەوڵەتدا‬ ‫بپارێزێت ن��اڕۆش��ن ب���وو‪ ،‬ل��ە ئەنجامی‬ ‫بوونی كەمایەتییەكی گەورەی مسوڵمان لە‬ ‫هندستان‪ ،‬ئەوە هندستان ئێرانی بە تۆمەتی‬ ‫ناردنە دەرەوەی شۆڕشی ئیسالمی تاوانباری‬ ‫دەكرد‪ ،‬هەروەها هندستان لە نیازەكانی ئێران‬ ‫دەترسا بەهۆی ئەوەی سیستمێكی حوكمڕانی‬ ‫ئاینی هەبووەو دەوڵەتێكی نادیموكراتیشە‪،‬‬ ‫پشتیوانیش لە داواكارییەكانی ناوچەی‬ ‫كشمیر دەك��ات كە خ��ۆی لە مافی چ��ارەی‬ ‫خۆنوسین دەدۆزێ��ت��ەوە‪ ،‬ئەگەرچی سااڵنی‬ ‫حەفتاكان و هەشتاكان پەیوەندییەكانی نێوان‬ ‫ئەم دوو واڵتە كرژی توندی بەخۆوە بینی‪،‬‬


‫ئەو تێبینییەی كە جێگای گرنگی پێدانە ئەوەیە‬ ‫كە پەیوەندییە ئابورییەكان لەو ماوەیەداو بە‬ ‫تایبەتی مەسەلەی وزە هەر بەردەوام بووە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی تا كۆتایی هاتنی جەنگی سارد‬ ‫هیچ پێشكەوتنێك بەسەر پەیوەندییەكانی‬ ‫نێوان ئەم دوو واڵتەدا نەهات‪ ،‬سەردانەكەی‬ ‫ئارسیما ڕاوڵی سەرۆك وەزیرانی هندستان‬ ‫لە ساڵی ‪ 1993‬دا بە گرنگترین ڕووداو لە‬ ‫مێژووی هاوبەشی ئەم دوو واڵتە دادەنرێت‪،‬‬ ‫ڕاوڵ یەكەم س��ەرۆك وەزی��ران��ی هندستانە‬ ‫ب��ە سەردانێكی ڕەس��م��ی ل��ە دوای ش��ۆڕش‬ ‫دەچێتە ئێران‪ ،‬سەردانەكەی بۆ ئێران و‬ ‫چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئێرانی‬ ‫ئەوسا عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی‬ ‫«خاڵی وەرچەرخان»ی گرنگ بوو لە مێژووی‬ ‫پەیوەندییەكانی ه��ەردوو واڵت��دا‪ ،‬ئەمەش‬ ‫بووە هۆی ئەوە كە وا لە ساڵی ‪ 1995‬دا‬ ‫رەفسەنجانیش سەردانی هندستان بكات‪،‬‬ ‫پاش ساڵی ‪ 1995‬ئەم سەردانە هاوشێوانە‬ ‫ل��ەس��ەر ئاستی ب���ەرزدا ب����ەردەوام ب��وون‪،‬‬ ‫ئەمەش بووە هاندەرێكی باش بۆ چەسپاندنی‬ ‫پەیوەندییەكانی ه��ەردووالو بەرژەوەندییە‬ ‫هاوبەشەكانیان لە كەرتەكانی تەكنەلۆژیای‬ ‫سەرەكی‪ ،‬بەاڵم ئەوكاتە پێشكەوتنی مەزن‬ ‫لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردووال روویدا‪،‬‬ ‫ئەویش كاتێك بوو كە لە ساڵی ‪ 2001‬دا‬ ‫بانگهێشتی س��ەرۆك وەزی��ران��ی هندستان‬ ‫«ئەتال بەهاری فاجبای» بۆ سەردانیكردنی‬ ‫ت���اران ك��را‪ ،‬ئ��ەم س��ەردان��ە «ڕاگەیاندنی‬ ‫ت��اران»ی ساڵی ‪ 2001‬ی لێكەوتەوە‪ ،‬كە‬ ‫الیەنی هندستانی سەرۆك وەزیران فاجبای‬ ‫و الیەنی ئێرانیش سەرۆكی واڵت محەمەد‬ ‫خاتەمی ئیمزایان كرد‪ ،‬ئەم ڕاگەیاندنەی‬ ‫تاران بوو بە بنەمایەك بۆ هاوكاری فراوانتری‬ ‫ئێران – هندستان لە چوارچێوەی مەسەلە‬ ‫ستراتیژییەكان‪ ،‬كە بابەتی بەرگریشی‬ ‫گرتەخۆ‪.‬‬ ‫پاش دوو ساڵ لە كانونی دووەمی ‪2003‬‬ ‫دا سەرۆك خاتەمی سەردانی نیودەلهی كرد‪،‬‬ ‫لەوێ وەك «سەرۆك میوان»‪ 1‬لە هندستان لە‬ ‫ساڵی ‪ 2003‬لە چوارچێوەی یادكردنەوەكان‬ ‫بە بۆنەی رۆژی كۆماریی پێشوازییەكی گەرمی‬ ‫لێكرا‪ ،‬ه��ەردوو سەرۆكەكانی هندستانی و‬

‫ئێرانی ڕێككەوتننامەی نیودەلهیان مۆركرد‪،‬‬ ‫گرنگی ئەم ڕێككەوتننامەیە لەڕووی كات و‬ ‫ناوەڕۆكدا زۆر گرنگ بوو‪ ،‬ئەم ڕێككەوتنە‬ ‫ه��اوك��ات ب��وو لەگەڵ ك��ۆك��ردن��ەوەی هێزی‬ ‫سەربازی ئەمریكی لە كەنداوی فارسی وەك‬ ‫خۆئامادەكردنێك بۆ جەنگی دژ بە عیراق‪،‬‬ ‫هەروەها هاوكات بوو لەگەڵ ئەو فراوانكردنە‬ ‫كە لەڕووی جۆرایەتییەوە لە پەیوەندییەكانی‬ ‫ن��ێ��وان واڵت��ە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو‬ ‫هندستان ڕووی��داب��وو‪ ،‬ئ��ەوەی گرنگە لەم‬ ‫ڕێككەوتنەدا هەردوو دەوڵەت پابەندبوونی‬ ‫خ��ۆی��ان ب��ۆ ق��وڵ��ك��ردن��ەوەی ه��اوك��اری لە‬ ‫نێوانیاندا بە تایبەتی لە بواری سەربازیدا‬ ‫ڕاگەیاند‪.‬‬ ‫شارەزایانی بواری بەرگری و شیكەرەوە‬ ‫سیاسیەكان هەمیشە هندستان بە ژینگەیەكی‬ ‫ستراتیژی پێناسە دەكەن كە هەموو دەڤەری‬ ‫گۆمی ئۆقیانوسی هندی دەگرێتەوە‪ ،‬سنوری‬ ‫ڕۆژئاوای ئەم دەڤەرە ستراتیژییە لە سنوری‬ ‫گەروی هورمزو كەنداوی فارس درێژدەبێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم هەندێكجار هەندێكی تر لە شیكەرەوەكان‬ ‫وای دەبینن ئەم ژینگە ستراتیژییەی هندستان‬ ‫بریتییە لە كەنارەكانی ڕۆژهەاڵتی ئەفریقا‬ ‫تا ڕۆژه���ەاڵت‪ ،‬ه��ەروەه��ا گ��ەروی (مەالكا)‬ ‫دەگرێتەخۆ‪ ،‬بە درێژایی ناوچەی خواروی‬ ‫دەریای چین بۆ باكور كە ناوچەكانی ئاسیای‬ ‫ناوەڕاست و خوارو دەگرێتەوە بەڵكو درێژیش‬ ‫دەبێتەوە تا ئەنتاركتیكا‪.‬‬ ‫هندستان یەكەمجارو ب��ەر لە هەموو‬ ‫شتێك هەوڵی رۆڵ بینی بەرچاو دەدات لە‬ ‫گۆمی ئۆقیانوسی هیندی‪ ،‬هەروەها نیودەلهی‬ ‫بەڕاستی وا دادەنێت خۆی هێزێكی بەرچاوە‬ ‫لە خواروی ئاسیا‪ ،‬هەروەها هەوڵدەدات لە‬ ‫كاتێكی گونجاودا ببێتە هێزێكی جیهانی‪،‬‬ ‫جگە لەمانەش نیودەلهی وا دەبینێت كە‬ ‫ڕۆڵێكی سروشتی هەیە لە داڕشتنی بەرنامە‬ ‫ئەمنییەكانی ئیقلیمی بۆ سەپاندنی ئارامی لە‬ ‫هەموو بەشەكانی گۆمی ئۆقیانوسی هیندی‬ ‫و ئەودیویدا‪ ،‬وەزارەت��ی بەرگری هندستان‬ ‫لە ڕاپۆرتی سااڵنەی ‪ 2006-2005‬دا‪،‬‬ ‫وەك نمونە‪ ،‬ئاماژە بە «خاوی بەاڵم تەئكید‬ ‫بوون» بەرەوپێشەوە چوون لە سەرهەڵدانی‬ ‫«جیهانێكی ف��رە جەمسەری دەك���ات‪ ،‬كە‬

‫هندستان دەبێتە یەكێك لەو جەمسەرانە‪،»...‬‬ ‫هەروەها هندستان ئامادەباشی تەواوی هەیە‬ ‫بۆ وەستان بەڕووی هەر گۆڕانارییەك كە زیان‬ ‫بە بەرژەوەندییەكانی بگەیەنێت و لە پێناو‬ ‫ئەوەشدا پشت بە دوو ئامراز لە چوارچێوەی‬ ‫«هێزی نەرم ‪ »soft power‬دەبەستێت كە‬ ‫ئەمانەش ئامرازەكانی ئابوری و سیاسەتە بۆ‬ ‫ماریگەری‪2.‬‬ ‫نیودەلهی بۆ خۆگونجاندن لە پێناو‬ ‫گەیشتنی ب��ەو زنجیرە بەرژەوەندییانەی‬ ‫لە ت��ەواوی گۆماوی ئۆقیانوسی هیندی‪-‬‬ ‫دا‪ ،‬چاالكانە هەوڵدەدات بۆ بەگەڕخستنی‬ ‫سیاسەتی «سەیركرد بە ئاڕاستەی ڕۆژهەاڵت‬ ‫‪ »look east‬و پاراستنی پەیوەندییە‬ ‫گەشەكردوەكانی لەگەڵ واڵتانی ناوچەكە‪،‬‬ ‫كە ئیسرائیل و ئێران و هەندێك لە واڵتانی‬ ‫ن��اوەڕاس��ت��ی ئ��اس��ی��او واڵت��ان��ی ع��ەرەب��ی‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪43‬‬


‫دەگرێتەوە‪ ،‬بۆیە وا دادەنێت ئێران یەكێكە‬ ‫لەو واڵتانەی گرنگی مەزنی هەیە بۆ هێنانەدی‬ ‫ئ��ەم ئامانجانە ب��ە گ��وێ��رەی هندستان‪،‬‬ ‫لەبەرئەوەی بوارێكی جوگرافی پێویست‬ ‫بۆ گەیشتنە ئ��ەو ناوچانە بۆ هندستان‬ ‫دەستەبەر دەكات‪ ،‬سەرباری ئەوەش هەر لە‬ ‫ساڵی ‪ 2001‬دا هندستان لە چوارچێوەیەكی‬ ‫نوێ لە پەیوەندییەكانی‪ ،‬دەستیپێكردوە‬ ‫بە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی كە پێشتر‬ ‫نەیبوو لەگەڵ واڵتە یەكگرتووەكان‪ ،‬هەروەها‬ ‫پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپاو‬ ‫چین پتەوتر كردوە‪ ،‬هەروەها بۆچوونەكانی‬ ‫ه��ن��دس��ت��ان س���ەب���ارەت ب��ە ه��ەڵ��س��وك��ەوت‬ ‫ك��ردن لەگەڵ ئ��ەو واڵت��ان��ەی كە كێشە لە‬ ‫نێوانیاندا هەیە ڕوونتر ب��ووە‪ ،‬هندستان‬ ‫ل��ەم پێناوەدا دەستیكردوە بە نیشاندانی‬ ‫ئەو ئاماژەیە كە دەیەوێت بەردەوامبێت لە‬ ‫«ستراتیژییەتێكی سەربەخۆ»‪ ،‬بۆ درێژەدان‬ ‫بە پەیوەندییە ئیقلیمییەكان كە بگونجێت‬ ‫لەگەڵ پێداویستییەكانی ئیقلیمی‪ ،‬ئەمەش بە‬ ‫چاوپۆشین دەبێت لەو ناكۆكییانەی لە نێوان‬ ‫ئەم واڵتانەدا هەن‪.‬‬ ‫لە سااڵنی ڕابردودا هندستان هەوڵیداوە‬ ‫ئەوە بسەلمێنێت كە لە حیساباتە ئەمنییەكاندا‬ ‫پاكستان تاكە واڵتێك نییە‪ ،‬بەڵكو زۆر لەم‬ ‫جوغزە فراوانترە‪ ،‬ڕای باو ئەوەیە هندستان‬ ‫دەیەوێت ببێتە هێزێكی گرنگ لە دەرەوەی‬ ‫تەوەری ناوچەی خواروی ئاسیا‪ ،‬بە كورتی‪،‬‬ ‫هندستان دەیەوێت ببێتە هێزێكی بااڵتر لە‬ ‫هێزی ئیقلیمی‪ ،‬هەروەها دەیەوێت سەیری‬ ‫بكرێت كە ئەویش پایتەختێكی ترە‪.‬‬ ‫ناوەڕاستی ئاسیا‪ ،‬هەروەها ئەفغانستان‬ ‫لەگەڵ ئێران هەموویان پێكەوە سەنتەری‬ ‫شانۆی ئەم هێزە پێكدەهێنن‪ ،‬بەاڵم هەندێك‬ ‫ب��ەرژەوەن��دی هندستان وا دەك��ات جەخت‬ ‫لەسەر پاكستان بكاتەوە‪ ،‬هندستان دەیەوێت‬ ‫ب��ەرژەوەن��دی��ی��ەك��ان��ی خ��ۆی ل��ە ن��اوچ��ەی‬ ‫ئاسیاو ئاسیای ناوەڕاست بپارێزێت كە بە‬ ‫چاوی كۆگایەكی مەزنی وزە تێیدەڕوانێت‪،‬‬ ‫ئێستا هندستان بە یەكێك لە بەكارهێنەرە‬ ‫گەورەكانی وزە لە ناوچەكە دەژمێردرێت‪،‬‬ ‫ئێستا هندستان بە شەشەم گەورەترین‬ ‫بەكارهێنەری وزە لە جیهان دەژمێردرێت‪،‬‬

‫‪44‬‬

‫لەگەڵ ئەوەی كە لە بنەڕەتدا زیاتر لە نیوەی‬ ‫بەرهەمهێنانی كارەبای لەسەر ڕەژووە‪ ،‬لە‬ ‫ساڵی ‪ 2003‬دا هندستان ‪ 33‬ملیۆن تەن‬ ‫نەوتی خاوی بەرهەمهێناوە‪ ،‬هەروەها ‪90‬‬ ‫ملیۆن تەنیشی ه��اوردەك��ردوە‪ ،‬واتا ‪73%‬‬ ‫ی پێداویستییەكانی بە ن��ەوت لە دەرەوە‬ ‫دەهێنێت لە سەرجەم پێداویستییەكانی بە‬ ‫وزە كە بە ‪ 123‬ملیۆن تەن مەزەندە دەكرێت‪،‬‬ ‫هەندێك لە شیكەرەوەكان لەو باوەڕەدان بە‬ ‫هاتنی ساڵی ‪ 2020‬هندستان دەبێتە چوارەم‬ ‫گەورەترین بەكارهێنەری وزە لە جیهاندا‬ ‫لەپاش واڵت��ە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‪،‬‬ ‫چین و ژاپ��ۆن‪ ،‬بۆیە هندستان هیواخوازە‬ ‫كەوا سەرچاوەیەكی وزەی خۆی جۆراوجۆر‬ ‫بكات و ئاسیای ناوەڕاستیش بگرێتەوە‪ ،‬كە‬ ‫‪ 2.7%‬یەدەگی نەوتی جیهان و ‪7%‬ی یەدەگی‬ ‫غازی سروشتی جیهانی لێیە‪ ،‬كە ماوەیەكی‬ ‫درێژە نەخشەی بۆ ئەمە داڕشتووە‪ ،‬هەروەها‬ ‫هندستان سەیری ئاسیای بچوك و ئێران‬ ‫دەك��ات كە توانایەكی زۆر فراوانیان هەیە‬ ‫وەك بازاڕێكی ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی‬ ‫هندستان و وەك ناوەندێك بۆ ڕاكێشانی‬ ‫سەرمایەو هێزی كار‪ ،‬هەروەها لە بواری‬ ‫سەربازی و ستراتیژیدا ئاسیای ناوەڕاست‬ ‫بە ناوچەیەكی گرنگ بۆ پاراستنی ئەمنی‬ ‫هندستانی دادەن��ێ��ت‪ ،‬ب��ە الن��ی ك��ەم لەم‬ ‫ڕێگایەوە ئەگەر بیەوێت دەتوانێت پاكستان‬ ‫لەم «قواڵییە ستراتیژییە» گرنگە بێبەش‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫گرنگییەكانی ئێران‬ ‫ه��ن��دس��ت��ان پێویستی ب��ە ئ��ێ��ران��ە بۆ‬ ‫هێنانەدی ئامانجە جیاجیاكانی لە ئاسیای‬ ‫ن��اوەڕاس��ت‪ ،‬ئێرانیش بەشبەحاڵی خۆی‬ ‫لەو تەواوكارییە مەزنەدا لەگەڵ هندستان‬ ‫دەبینێت‪ ،‬هەریەك لە ئێران و هندستان‬ ‫دەیانەوێت لە كایە یەك جەمسەرییەكەی‬ ‫واڵت��ە یەكگرتووەكان ڕزگ��اری��ان ببێت‪،‬‬ ‫ه��ەردوو واڵتەكە هەست بە ئارامی دەكەن‬ ‫بەرامبەر ئەو ڕۆڵەی كە واڵتە یەكگرتووەكانی‬ ‫ئەمریكا لە ناوچەی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫گێڕاوێتی‪ ،‬لەوانەشە بەردەوام بێت‪ ،‬ئەمەش‬ ‫سەرباری ئەو ڕاستییەی كە ه��ەردووال بە‬

‫چەندین پەیوەندی ج��ی��اوازەوە بە واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكان بەستراونەتەوە‪ ،‬هەریەك لە‬ ‫ئێران و هندستان بەشدارن لە دۆخە ئەمنییە‬ ‫ناوخۆییەكەی واڵتانی ئاسیای ناوەڕاست‪،‬‬ ‫ئەمەش لە ئاكامی ئەو ترسە هاوبەشانەیە‬ ‫كە لە نوێبوونەوەی نفوزی ئیسالمی (سوننە)‬ ‫لە ئەفغانستان و ناوچەكانی تردا هاتوونەتە‬ ‫ئاراوە‪ ،‬لەبەر ئەم دوو هۆكارە هەردوو دەوڵەت‬ ‫وا دەبینن كە مەترسییەكی چاوەڕوانكراو‬ ‫لەئارادایە لە كاتێكدا ئەگەر هاتوو نفوزی‬ ‫پاكستان لە ناوچەكەو ئەوبەریدا ڕووی‬ ‫لە زیادكردن كرد‪ ،‬هندستان و ئێران زۆر‬ ‫گەشبینن بەرامبەر بە سودە بازرگانییەكانی‬ ‫كە لە بازاڕەكانی ئاسیای ن��اوەڕاس��ت بە‬ ‫دەستیدەهێنن‪ ،‬هەروەها بەو هیوایەن كە‬ ‫لە ب��واری ترانزێت و گەیاندندا سودەكان‬ ‫دابەشبكەن‪ ،‬ئێران داوا دەكات سەرمایەیەكی‬ ‫مەزن بۆ باشكردنی ژێرخانەكەی بخرێتەگەڕ‬ ‫تا بتوانێت تا ئەوپەڕی سود لەم دەروازەیە‬ ‫وەربگرێت‪ ،‬هەروەها هندستانیش لە بواری‬ ‫دەستەبەركردنی چاالكییەكاندا ل��ەڕووی‬ ‫سەرمایە‪ ،‬فیكرو مەتریالەكان و یارمەتییەكان‬ ‫بۆ گەشەپێدانی تەكنەلۆژیای زانیاری‪،‬‬ ‫ب��ەن��دەرەك��ان‪ ،‬ڕێگاوبان‪ ،‬ڕێگای ئاسن و‬ ‫پڕۆژەكان خۆی سازبدات‪ ،‬هەریەك لە ئێران‬ ‫و هندستان زۆر بە بەهاوە دەڕواننە هاوكارییە‬ ‫سەربازییەكانی نێوانیان‪ ،‬ئەگەرچی تائێستا‬ ‫ئەم هاوكارییە سەربازییانە تا ڕاددەیەك كەم‬ ‫ئەنجامدراون‪.‬‬ ‫هندستان و ئێران هەوڵدەدەن سود لە‬ ‫پەیوەندییەكانیان ببینن لەسەر ئاستی‬ ‫ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا‪ ،‬هندستان تائێستا‬ ‫ڕووبەڕووی ملمالنێكانی نێوان تایفە مسوڵمان‬ ‫و هیندۆسەكان دەبێتەوە‪ ،‬بۆیە هندستان‬ ‫بەبوونی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ ئێران‬ ‫و واڵتەكانی تری ئیسالمی (لەگەڵ ئەو واڵتە‬ ‫گرنگانەش كە كەمایەتی مسوڵمانیان لێیە) ئەم‬ ‫پەیوەندییانە لەباریاندایە ئەم مەترسییانە‬ ‫الی كەمایەتییە مسوڵمانەكەی لە ناوخۆو‬ ‫دەرەوە كەمبكاتەوە‪ ،‬لە الیەكی تردا هندستان‬ ‫لە ماوەی ڕاب��ردودا هەوڵیداوە پەیوەندییە‬ ‫سێ قۆڵییەكانی لەگەڵ واڵتە یەكگرتووەكان‬ ‫و ئیسرائیل بۆ دژایەتی تیرۆر بەهێزبكات‪،‬‬


‫ئەمەش وایكردوە كە مەیلی نەتەوە پەرستی‬ ‫الی هیندۆسەكان سەربكەوێت‪ ،‬لەهەمانكاتدا‬ ‫ئەم سەركەوتنە یارمەتیدەر بووە لە ڕوودانی‬ ‫كاری توندوتیژی دژ بە مسوڵمانەكان (وەك‬ ‫قەسابخانەكەی گوجارت لە ساڵی ‪2003‬‬ ‫دەرحەق بە مسوڵمانەكان ڕوویدا‪ ،‬هەروەها‬ ‫كارە توندوتیژییەكانی دژ بە مسوڵمانەكان‬ ‫پاش تێكدانی مزگەوتی بابری لە كۆتایی‬ ‫ساڵی ‪ 1992‬و سەرەتای ساڵی ‪ 1993‬دا)‪،‬‬ ‫ئەمەش وایكردوە كە پاكستان بتوانێت لە‬ ‫سەكۆ دەولییەكانی وەك ڕێكخراوی كۆنگرەی‬ ‫ئیسالمی تواناكانی خ��ۆی كۆبكاتەوە بۆ‬ ‫وروژاندنی كێشەی كشمیر‪.‬‬ ‫ئێران الی خۆیەوە پێویستی بە شەریكێكی‬ ‫وەك هندستان هەیە‪ ،‬كە خاوەنی تۆڕێكی‬ ‫پێشكەوتووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان‬ ‫بێت‪ ،‬ئەو كارەش وایكردوە سود بە ئێران‬ ‫بگەیەنێت بە النی كەم دوای زیادبوونی ئەم‬ ‫التەریك كردنەی ئێران بەهۆی هەڵبژاردنی‬ ‫سەرۆكی ئێرانی ئەحمەدی نەژاد لە ‪ 2005‬داو‬ ‫ئەو هەڵوێستە توندەی كە هەیەتی سەبارەت‬ ‫بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران‪ ،‬كاتێك كە‬ ‫هەنگاوەكانی واڵتە یەكگرتووەكان بەرامبەر‬ ‫بە ئێران لە ساڵی ‪ 2002‬دا بە سەختی‬ ‫دەستیپێكرد‪ ،‬وایكردوە بۆ ئێران كە قورس بێت‬ ‫بتوانێت بە ئاسانی ڕەفتار بكات‪ ،‬كە ئێستا‬ ‫سەرەتای نزیكبوونەوەی یەكێتی ئەوروپاو‬ ‫واڵتە یەكگرتووەكان و وەرگرتنی هەڵوێستی‬ ‫هاوشێوەی هەندێك لە ئەندامەكانی یەكێتی‬ ‫ئەوروپایە لەگەڵ واڵتە یەكگرتووەكاندا‪ ،‬كە‬ ‫ئەو كارەش وایكرد لە كۆتاییدا ئەنجومەنی‬ ‫ئاسایش بە تێكڕای دەنگ لە كانوونی یەكەمی‬ ‫‪ 2006‬دا دەن��گ بۆ سەپاندنی گەمارۆی‬ ‫ئابوری بەسەر ئێران بدەن‪ ،‬لە كاتێكدا ئەگەر‬ ‫لە پیتاندنی یۆرانیۆم نەوەستا‪.‬‬ ‫كاتێك ك��ە پەیوەندییەكانی نێوان‬ ‫هندستان – ئێران بەهۆی دەنگدانی هندستان‬ ‫لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە مانگی ئەیلولی‬ ‫‪ 2005‬و شوباتی ‪ 2006‬دا دژ بە ئێران‬ ‫توشی گرژی هات‪ ،‬نیودەلهی توانای خۆی‬ ‫بەدیارخست كە دەتوانێت هاوسەنگییەك‬ ‫لە نێوان پێداویستییەكانی بە تاران لەگەڵ‬ ‫گرنگیدان بە دەستەبەركردنی پەیوەندییەكانی‬

‫ئێستا هندستان‬ ‫بە یەكێك لە‬ ‫بەكارهێنەرە‬ ‫گەورەكانی وزە لە‬ ‫ناوچەكە دەژمێردرێت‪،‬‬ ‫ئێستا هندستان بە‬ ‫شەشەم گەورەترین‬ ‫بەكارهێنەری وزە لە‬ ‫جیهان دەژمێردرێت‬

‫لەگەڵ واڵت��ە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی‬ ‫نێودەوڵەتی بكات‪ ،‬هەرچەندە ڕەخنەكان لە‬ ‫ناوخۆی ئێران لەم هەڵوێستەی هندستان‬ ‫بەرامبەر ئاژانسی وزە زی��ادی ك��رد‪ ،‬وەك‬ ‫تێبینی دەكرێت لەگەڵ ئ��ەوەش��دا وەزی��ری‬ ‫دەرەوەی هندستان ب��رن��اب موخرجی لە‬ ‫ئەمریكا سەبارەت بە تێوەگالنی ئێران لە‬ ‫عیراق ڕوویداو هەر سەردانی ئێرانیشی كرد‪.‬‬ ‫لەهەمانكاتدا زۆر لە چاودێرەكانی سەر‬ ‫بە ڕێكخراوە غەیرە هندستانییەكان جەختیان‬ ‫لەسەر ڕاستییەكی ساكار دەك���ردەوە كە‬ ‫بریتیبوو لە دەنگدانی هندستان «دژ بە ئێران»‬ ‫بەاڵم بەرپرسە هیندییەكان بە بەردەوامی‬ ‫ئەو كارانەی كە لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی‬ ‫س��ەب��ارەت بە ئێران ئەنجامیان داب��وو بۆ‬ ‫جەماوەری ناوخۆیی خۆیان و ئێرانییەكانیان‬ ‫خستەڕوو‪ ،‬كە هندستان زۆر بە پەرۆشەوە‬ ‫لە كۆبوونەوە جیاجیاكانی ئاژانسی وزەی‬ ‫ئەتۆمی ‪ IAEA‬هەوڵیداوە یارمەتی ئێران‬ ‫ب���دات‪ ،‬ل��ەم ب��ارەش��ەوە تواناكانی خۆی‬ ‫خستبووەگەڕ بۆ ئەوەی واڵتە یەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫فەڕەنسا‪ ،‬ئەڵمانیاو بەریتانیا ڕازی بكات‬ ‫تا بەرژەوەندییەكانی «ئێران نەخەنە ژێر‬ ‫پ��ێ��وە»‪ ،‬ه��ەروەه��ا فشاریشی خستبووە‬

‫سەر ئەوروپییەكان بۆ تەعدیلكردنی ئەو‬ ‫بڕیارەی لە ‪ 2005‬دەرچووبوو‪ ،‬كە داوای‬ ‫بە پەلەی ناردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانی‬ ‫دەكرد بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان‪ ،‬پاش ئ��ەوەی لە شوباتی‬ ‫‪ 2006‬دەنگ درا بە ناردنی دۆسیەی ئەمنی‬ ‫ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە‬ ‫یەكگرتووكان‪ ،‬سەرۆك وەزیرانی هندستانی‬ ‫مان موهان سینگ ئەوەی ڕوونكردەوە كە ئەم‬ ‫بڕیارە شێوەیەكی یارمەتییە بۆ بەدەستهێنانی‬ ‫چ��ارەس��ەری دبلۆماسی ب��ۆ ئ��ەو بنبەست‬ ‫بوونە‪ ،‬هەروەها هاندانی هەموو الیەنەكان‬ ‫بۆ دورك��ەوت��ن��ەوە لە ڕووب��ەڕووب��وون��ەوە‪،‬‬ ‫هەرچەندە لەوانەیە ئەم ئاگاداركردنەوەی‬ ‫هیندییەكان ڕاست بێت‪ ،‬كە ئاماژەن بۆ ئەوەی‬ ‫كە دۆخەكەی ئێران بە شێوەیەك بوو ئەگەر‬ ‫هەوڵەكانی هندستان نەبووایە بەرەنجامەكە‬ ‫بە شێوەیەكی تر دەبوو‪ ،‬بەاڵم شتێكی ڕوون‬ ‫نیيە كە ئێرانییەكان ئەم ڕۆڵەی هندستان‬ ‫بەمشێوەیە ببینن‪ ،‬بەشداری هندستان لەو‬ ‫قەیرانەی ئەتۆمی ئێراندا جێگای گرنگی پێدانە‬ ‫كە هەلێكی ڕابەرایەتی كردنی خستەڕوو‪ ،‬كە‬ ‫بۆچوونێكی جیای لەوبارەیەوە هەبووە‪.‬‬ ‫پەیوەندییەكانی هندستان ‪ -‬ئێران‪:‬‬ ‫یەكەم هەنگاوی دام��ەزراوەی میكانیكی‬ ‫سەبارەت بە ئاڕاستەكردنی پەیوەندییەكانی‬ ‫نێوان هندستان و ئێران دامەزرابێت بریتییە لە‬ ‫«لیژنەی هاوبەشی هندستان – ئێران» كەوا لە‬ ‫ساڵی ‪ 1983‬دامەزرا‪ ،‬ئەم لیژنەیە كە لەسەر‬ ‫ئاستی وەزیرەكانی دەرەوە دیالۆگیان دەكردو‬ ‫پێشكەوتنەكانیان سەبارەت بە كاروباری‬ ‫ئابوری دەخستەڕوو‪ ،‬دووەم ئاماژەشە بۆ بە‬ ‫دامەزراوەیی كردنی ئەم پەیوەندییانە كە خۆی‬ ‫لە ئیمزاكردنی ڕاگەیاندنی تاران دەبینێتەوە‪،‬‬ ‫ئەمەش لە نیسانی ‪ 2001‬لەالیەن سەرۆكی‬ ‫ئێرانی محەمەد خاتەمی و سەرۆك وەزیرانی‬ ‫هندستانی فاجبایی لەمیان سەردانەكەی بۆ‬ ‫تاران ئیمزا كرا‪ ،‬ئەم ڕێككەوتنە تا ڕادەیەكی‬ ‫زۆر جەخت لەسەر وزەو بازرگانی دەكاتەوە‪،‬‬ ‫هەروەها پابەندبوون بە خێراكردنی دانانی‬ ‫بۆرییەكانی غازو داڕشتنی شێوەی كۆتایی‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪45‬‬


‫ئ��ەو ڕێككەوتنەی كە غ��ازی سروشتی شل‬ ‫(‪ )LNG‬لە ئێرانەوە بۆ هندستان دەستەبەر‬ ‫دەك��ات‪ ،‬هەروەها ئەم ڕێككەوتنە تەئكید‬ ‫لەسەر گەشەپێدانی ڕێ��ڕەوی نێوان باكور‬ ‫و باشوریش دەك��ات و هانی كەرتەكانی‬ ‫بازرگانی دەدات سود لەم ڕێڕەوە وەربگرن‬ ‫و لەسەر پتەوكردنی هاوكاری زانستی و‬ ‫تەكنەلۆژیش ڕێككەوتون‪.‬‬ ‫یەكێك لە میكانیزمە گرنگەكانی كە لە‬ ‫كۆبوونەوەكەی ‪ 2001‬لە نێوان هندستان‬ ‫و ئێران هاتە پێشەوە‪ ،‬دیالۆگی ستراتیژی‬ ‫ب���وو‪ ،‬ی��ەك��ەم ك��ۆب��وون��ەوە ل��ەم��ج��ۆرە لە‬ ‫تشرینی یەكەمی ‪ 2001‬بەسترا‪ ،‬لەپاش‬ ‫ئەم كۆبوونەوەیەش لە هندستان وەزیری‬ ‫دەرەوەی هندستان ئوكیال ئییر‪ ،‬لەالیەن‬ ‫ئێرانەوە جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری‬ ‫ناوچەی ئاسیاو ئۆقیانوسی هێمن موحسین‬ ‫ئەمین زادە پێكەوە كۆبوونەوە‪ ،‬لەم یەكەم‬ ‫كۆبوونەوەیەدا جەختیان لەسەر سێ بواری‬ ‫سەرەكی گرنگی هاوبەش كرد‪ ،‬یەكەمیان‪:‬‬ ‫ئاڕاستەكردنی ئەمنی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی‪،‬‬ ‫دووەمیان‪ :‬سیاسەتەكانی ئەمنی و بەرگری‬ ‫لە هندستان و ئێران‪ ،‬سێیەمیان‪ :‬بابەتەكانی‬ ‫پەیوەندیدار بە كاروباری داماڵینی چەكی‬ ‫نێودەوڵەتی بوون‪ ،‬ئەم دەستەیە لە داهاتوودا‬ ‫چوار جار كۆبوونەوە‪ ،‬جاری دوایی لە ئایاری‬ ‫‪ 2005‬بوو‪ ،‬ئەم كۆبوونەوەیە لەالیەن ئەمین‬ ‫زادەو وەكیلی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی‬ ‫هندستان راج��ی��ف سیگری ب��ەس��ت��را‪ ،‬بە‬ ‫شێوەیەكی بەرفراوان جەختیان لەسەر دانانی‬ ‫بۆرییەكانی غازو ڕێككەوتنە دووقۆڵییەكەی‬ ‫تایبەت بە غازی سروشتی شلكردەوە‪.‬‬ ‫دەت���وان���ی���ن ب��ڵ��ێ��ی��ن دوا گرنگترین‬ ‫زنجیرە لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكان و‬ ‫پەیوەندییەكانی هندستان و ئێران بریتییە‬ ‫لە ڕاگەیاندنی نیودەلهی لە كانونی دووەمی‬ ‫‪ 2003‬دا‪ ،‬كە لەمیانەی سەردانەكەی سەرۆك‬ ‫خاتەمی بۆ نیودەلهی ئیمزا ك��را‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ح��ەوت یاداشتنامەی تێگەیشتنی ئیزافی‪،‬‬ ‫ئەم بەڵگەنامەیە پێكهاتووە لە فراوانكردنی‬ ‫چوارچێوەی ڕێككەوتنی ‪ ،2001‬هەروەها‬ ‫جەخت ل��ەس��ەر ت��ی��رۆری ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی و‬ ‫هەڵوێستی هاوبەش بەرامبەر بارودۆخی‬

‫‪46‬‬

‫هەندێك لە‬ ‫شیكەرەوەكان‬ ‫لەو باوەڕەدان بە‬ ‫هاتنی ساڵی ‪2020‬‬ ‫هندستان دەبێتە‬ ‫چوارەم گەورەترین‬ ‫بەكارهێنەری وزە لە‬ ‫جیهاندا لەپاش واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكانی‬ ‫ئەمریكا‪ ،‬چین و‬ ‫ژاپۆن‬ ‫عێراق كرایەوە‪ ،‬كە دەبێت لە ڕێگای نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان چارەسەری ئەم دۆخە بكرێت‪،‬‬ ‫هەردوو واڵتەكە باسیان لە پێویستی گرنگیدان‬ ‫بە بەهێزكردنی هاوكارییەكانی بواری زانست‬ ‫و تەكنەلۆژیا كردبوو‪ ،‬لەگەڵ تەكنەلۆژیای‬ ‫زانیاری‪ ،‬تەكنەلۆژیای خۆراكی‪ ،‬دەرمان‪،‬‬ ‫گەشەپێدان و بەرهەمهێنان‪ ،‬ه��ەروەه��ا‬ ‫هەندێك ڕاپ��ۆرت باس لەو گفتوگۆیانەش‬ ‫دەكەن كە سەبارەت بە گەشەپێدانی بواری‬ ‫بۆشایی ئاسمانیش ك���راون (ب��ۆ نمونە‪،‬‬ ‫هەڵدانی سەتەالیتەكان)‪ ،‬ئەگەرچی ئەمجۆرە‬ ‫بابەتە لە ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەدا باسی‬ ‫لێنەكراوە‪ ،‬بنەما چەسپاوەكانی تایبەت بەمە‬ ‫– قەزیەی ئاو و مادەكانی هایدرۆكاربۆنی‬ ‫ب��وون‪ ،‬هەروەها بەرژەوەندی هاوبەش لە‬ ‫دۆزینەوەی هەلی فێربوون و مەشقپێكردن‬ ‫الیەنێكی ت��ری ب��ەرچ��اوی ئ��ەم گفتوگۆیە‬ ‫بووە‪ ،‬هەردووال ڕازیبوون لەسەر پێویستی‬ ‫هاوكاری پتەو هەوڵدان لە پێناو سەرلەنوێ‬ ‫ئاوەدانكردنەوەو ئامادەكردنی ئەفغانستان‪.‬‬ ‫یەكێك لەو ئامڕازە سەرەكییانەی لە‬ ‫كاتی سەردانەكەی خاتەمی لە ساڵی ‪2003‬‬ ‫م��ۆرك��را‪ ،‬بریتیبوو لە «نەخشە ڕێگا بۆ‬ ‫هاوكاری ستراتیژی»‪ ،‬ئەم بەڵگەنامەیە‬

‫بەشێكە ل��ە ڕاگەیاندنی نیودەلهی‪ ،‬كە‬ ‫چوارچێوەی دیاریكراو بۆ هێنانەدی ئەو‬ ‫ئامانجانە دیاریدەكات كە لە ڕاگەیاندنەكەدا‬ ‫هاتوون‪ ،‬بوارە سەرەكییەكانی كە نەخشەی‬ ‫ڕێگا بە شێوەیەكی بەرجەستە باسی لێوە‬ ‫كراوە مەسەلەكانی نەوت و غازە (بۆ نمونە‬ ‫ئەو شتانەی كە پەیوەندی بەم مەسەلەوە‬ ‫هەیە لەوانە – پڕۆژەی بۆرییەكانی غاز)‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا پ��اب��ەن��دب��وون ب��ە فراوانكردنی‬ ‫بازرگانییەكانی دووقۆڵی ناهایدرۆكاربۆنی و‬ ‫جۆرەكانی تری هاوكاری ئابورییە مەزنەكان‪،‬‬ ‫هەروەها خستنەگەڕی توانای هاوبەش لە‬ ‫پێناو بەردەوامبوونی گەشەپێدانی كۆمەڵگەی‬ ‫ب��ەن��دەری شاهبەهار – فەهرانج – ب��ام و‬ ‫باشكردنی هێڵی ئاسن و كۆگای دەریایی بۆ‬ ‫عەمباركردنی نەوت‪ ،‬لەوانەیە ئەو شتەی‬ ‫ك��ە زی��ات��ر گفتوگۆی ل��ەس��ەر كرابێت ئەو‬ ‫پابەندبوونانەن كە باس لە زیاتر هاوكارییە‬ ‫بەرگرییەكانی نێوان هەردوو واڵت دەكەن‪،‬‬ ‫ئەو بەڵگەنامەی كە ه��ەردووال ناچاردەكات‬ ‫بۆ دۆزی��ن��ەوەی شێوازی دیالۆگی سیاسی‬ ‫و ه��اوك��اری س��ەب��ارەت ب��ە كێشە گرنگە‬ ‫ستراتیژییەكان لەمیان میكانیزمی دیالۆگی‬ ‫ستراتیژی لە نێوان هندستان و پاكستان‬ ‫بریتییە لە گفتوگۆكانی وەزارەتی دەرەوە‪،‬‬ ‫هاوئاهەنگییەكانی دامەزراوەكانی ئەنجومەنی‬ ‫ئەمنی نەتەوەیی هەردووال‪.‬‬ ‫لە جەوهەردا‪:‬‬ ‫وزەو بەرژەوەندییە بازرگانییەكان‪:‬‬ ‫وەك ل��ە ڕاگ��ەی��ان��دن��ی ت��اران��ی ساڵی‬ ‫‪ 2001‬و ڕاگەیاندنی نیودەلهی ساڵی ‪2003‬‬ ‫ه��ات��ووە‪ ،‬هندستان و ئێران ه��ەوڵ��دەدەن‬ ‫هەنگاوی زیاتر لە مەسەلەكانی بازرگانی‬ ‫و وزە بەرەوپێشەوەبنێن‪ ،‬ئێران سێیەم‬ ‫گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانی هەیە‪،‬‬ ‫نزیكەی ‪ 132‬ملیار بەرمیل لە یەدەگی نەوتی‬ ‫جیهانی پێكدەهێنێت‪ ،‬هەروەها ئێران دووەم‬ ‫گەورەترین یەدەگی غازی سروشتی لەسەر‬ ‫ئاستی جیهاندا هەیە‪ ،‬بە ‪ 971‬ترلیۆن‬ ‫پێ دووج��ا مەزەندە دەكرێت‪ ،‬ئێران سورە‬ ‫لەسەر ئ��ەوەی ئەو هایدرۆكاربۆناتەی لە‬ ‫زەوی دەریدەهێنێت لە بازاڕێكی ت��ازەدا‬


‫ساغیبكاتەوە‪ ،‬هندستانی تینووی وزەش‬ ‫دەی��ەوێ��ت ئ��ەم ب���ازاڕە بێت‪ ،‬هندستان بە‬ ‫تەنها نییە كە بە دوای نەوت و غازی ئێراندا‬ ‫دەگ��ەڕێ��ت‪ ،‬بەڵكو چین لەگەڵ هندستان‬ ‫دەیەوێت ستراتیژییەتێكی ماوە درێژی حوكم‬ ‫بۆ بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆمی دابڕێژێت‪،‬‬ ‫گەڕان بە دوای سامانەكانی ئێران و ئاسیای‬ ‫ناوەڕاست‪ ،‬هەروەها ئەم پێداویستییەیان‬ ‫بە سامانی وزە وا دەك��ەن ناوچەكە ببێتە‬ ‫گۆڕەپانێكی تر بۆ ملمالنێكانی ئاسیای الی‬ ‫ئەو دوو زەبەالحە‪.‬‬ ‫سەرباری ئ��ەوەش وا دی��ارە پێشكەوتن‬ ‫لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو واڵتدا لە‬ ‫بواری وزەدا لەسەرخۆیە‪ ،‬ئێستا هاوردەی‬ ‫نەوتی خاوی هندستان لە ئێران ڕۆژانە لە‬ ‫نێوان ‪ 100000‬و ‪ 150000‬بەرمیلدا دێت و‬ ‫دەچێت‪ ،‬ئەمەش نزیكەی ‪ %7.5‬ی سەرجەم‬ ‫هاوردەی نەوتی خاوی هندستان پێكدەهێنێت‬ ‫(كە ڕۆژانە خۆی لە نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل‬ ‫دەدات)‪ ،‬هەروەها هندستان هەوڵدەدات غازی‬ ‫سروشتی لە ئێران بە ڕێگای «بۆرییەكانەوە»‬ ‫بەدەستبهێنێت‪ ،‬بەاڵم لەم ڕووەوە ناكۆكییەك‬ ‫سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەم كارە بەهۆی‬ ‫ئەوەی هەر دەبێت بۆرییەكان بەناو خاكی‬ ‫پاكستان ڕەت ببن ل��ەئ��ارادای��ە‪ ،‬هەروەها‬ ‫هندستان و ئێران لەسەر ئەو سەفقەی غازی‬ ‫سروشتی ڕێككەوتون كە قەبارەكەی دەگاتە‬ ‫‪ 22‬بلیۆن دۆالرو ئەم سەفقەیە وا دەكات كە‬ ‫ئێران سااڵنە ‪ 5‬ملیۆن تەن لە غازی سروشتی‬ ‫شل بنێرێتە هندستان‪ ،‬ڕێككەوتنەكە لە‬ ‫ڕێگای دەستەی غازی ری سنوردار ()‪GAIL‬‬ ‫‪GAS AUTHORITY OF INDIA‬‬ ‫‪ LIMITED‬لەگەڵ كۆمپانیای نیشتمانی بۆ‬ ‫ناردنە دەرەوەی غازی ئێرانی (‪)NIGEC‬ی‬ ‫‪NATIONAL IRANIAN GAS EXPORT‬‬ ‫‪ COMPANY‬ئیمزا كراوە‪ ،‬كە كۆمپانیایەكی‬ ‫نەوتییە سەر بە كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی‬ ‫ئێرانە (‪ )NIOC‬ی ‪NATIONAL IRANIAN‬‬ ‫‪ ،OIL COMPANY‬بەپێی ئەم ڕێككەوتنە‬ ‫بێت ئەوە هندستان بۆ ماوەی ‪ 25‬ساڵ لە‬ ‫ساڵی (‪ )2009‬ب��ە نرخی ‪ 3.21‬دۆالری‬ ‫ئەمریكی بۆ هەریەك ملیۆن یەكەی گەرمای‬ ‫(‪ MMBTU)4‬غازی شل دەهێنێتە ناو واڵت‪.‬‬

‫بە سەیركردنی ئەو ڕاستییە دەبینین‬ ‫ئێران ل��ەڕووی تواناوە لە بەرهەمهێنانی‬ ‫غازی سروشتی شل بۆ هندستان ه��ەژارە‪،‬‬ ‫دەس��ت��ەی (‪)GAIL‬ی هندستانی ئ��ەوەی‬ ‫دووپاتكردەوە كە پابەندە بە دروستكردنی‬ ‫كارگەی غازی سروشتی شل لە ئێران‪ ،‬بەاڵم‬ ‫شیكەرەوەكانی بواری پیشەسازی بە گومانن‬ ‫لە توانای ئێران كە بتوانێت لە ماوەیەكی‬ ‫ك��ورت��دا ك��ارگ��ەی ل��ەوج��ۆرە دروستبكات‪،‬‬ ‫ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێك‪ ،‬یەكەمیان‪:‬‬ ‫ب��ەر لە هەموو شتێك‪ ،‬زۆرب���ەی پێكهاتە‬ ‫پێویستییەكان بۆ دامەزراندنی ئەم كارگانە لە‬ ‫بەرهەمەكانی ئەمریكین‪ ،‬شتێكی سروشتییە‬ ‫واڵت��ە یەكگرتووەكان ئ��ەم پێكهاتانە بە‬ ‫ئێران نادات‪ ،‬جگە لەوە دەستەی ‪ GAIL‬ی‬ ‫هندستانیش لە دۆخێكدا ئەگەر هەر ویستی‬ ‫ئەم هەنگاوە بنێت‪ ،‬لەوانەیە لەالیەن ئەو‬ ‫ئیدارەیە بە قانونی سزادانی ئێران – لیبیا‬ ‫‪IRAN-LIBYA SANCTIONS ACT‬‬ ‫‪ )(ILSA‬ڕووبەڕووی سزاكان بێتەوە‪ ،‬بەپێی‬ ‫ئەم قانونە هەر كۆمپانیایەك لە كەرتی وزەی‬ ‫ئێرانیدا سااڵنە زیاتر لە ‪ 20‬ملیۆن دۆالر‬ ‫وەبەرهەم هێنێت‪ ،‬ئەوا سزای دەدرێت‪.‬‬ ‫لە الیەكی ترەوە ئێران و هندستان لە‬ ‫پێناو بەدەستهێنانی سەركەوتنی دروستكردنی‬ ‫ڕێ���ڕەوی ب��اك��ور – ب��اش��ور ل��ەگ��ەڵ ڕوسیا‬ ‫ب��ەردەوام��ن‪ ،‬ڕوس��ی��او ئ��ێ��ران و هندستان‬ ‫ڕێككەوتنێكیان لە ئەیلولی ‪ 2000‬دا لە‬ ‫سان پۆترسبۆرگ لەمبارەیەوە مۆركردوە بە‬ ‫ناوی (ڕێككەوتنی حكومی – نێودەوڵەتی بۆ‬ ‫دامەزراندنی ڕێڕەوێكی نێودەوڵەتی لە نێوان‬ ‫باكور – باشور)‪ ،‬ئەگەرچی ئەم ڕێككەوتنە‬ ‫بەشێكە لە دەستپێشخەریی هندستان و ئێران‬ ‫بۆ ئاسانكاری ئاڵوێری كااڵ لە نێوان هەموو‬ ‫ئاسیای ناوەڕاست و ڕوسیا‪ ،‬كە پێشتریش‬ ‫هەریەكە لە هندستان و ئێران ڕێككەوتنێكی‬ ‫سێ قۆڵی لەو چەشنەیە لە ساڵی ‪1997‬‬ ‫لەگەڵ توركمەنستان هەبوو‪ ،‬ئەم ڕێڕەوەی‬ ‫باكور – باشور دامەزراوە بۆ ئەوەی كااڵكان لە‬ ‫هندستانەوە بێنە بەندەری (بەندەر عەباس)ی‬ ‫ئێرانەوە‪ ،‬پاشان لەوێ تێبپەڕن بۆ بەندەری‬ ‫(شەهبەهار) دواتریش كااڵكان لە ڕێگای هێڵی‬ ‫ئاسنینەوە بە ئێراندا بۆ دەریای قەزوین و‬

‫بەندەری ئەنزالی و بەندەری ئەمیر ئاباد‬ ‫تێپەڕن‪ ،‬پاشان بگوازرێنەوە بۆ بەندەرەكانی‬ ‫ڕوسیا لە دەری��ای قەزوین و پاشانیش بە‬ ‫لێواری ڕوباری (ڤۆڵگا) بۆ مۆسكۆو دواتریش‬ ‫بۆ باكوری ئەوروپا‪ ،‬ئەمە وەك ڕێگایەكی‬ ‫ئەلتەرناتیڤ بۆ گواستنەوەی‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫یەكبەستێتەوە بەرهەمەكانی هندستان لەگەڵ‬ ‫ڕوسیا لەمیانەی بەندەرەكانی دەری��ای‬ ‫بەڵتیك لە سان پۆترسبۆرگ و كوتكا لە‬ ‫رۆتەردام یان لە ئۆكرانیاوە لە بەندەرەكانی‬ ‫سەر دەریای ڕەش و بەندەرەكانی ئلیچێفسك‬ ‫بۆ ئۆدیساو بەستنەوەی بە دەری��ای سپی‬ ‫ناوەڕاست‪ ،‬ئەمەش بە درێژایی تەنها ‪6245‬‬ ‫كم دەبێت بە باشكردنی ڕێگاكە بە درێژایی‬ ‫‪ 16.129‬كم لە كەناڵی سوێس و دەریای‬ ‫سپییەوە ڕا‪ ،‬بەرپرسانی هندستانی زۆر‬ ‫بەجۆشن لەسەر بەكاركەوتنی ئەم ڕێگایە‪،‬‬ ‫چونكە ئەم ڕێگایە ژم��ارەی بارهەڵگرەكان‬ ‫و تێچووی و م��اوەی گواستنەوەی كااڵكان‬ ‫كەمدەكاتەوە‪ ،‬تاقیكردنەوەكان سەبارەت‬ ‫ب��ەم ڕێگایە ل��ە س��ەرەت��ای ساڵی ‪2001‬‬ ‫دەستیپێكردوە‪ ،‬لەگەڵ بوونی نزیكەی ‪1800‬‬ ‫كۆنتاینەرە بارهەڵگرەكان ك��ە خەریكی‬ ‫گواستنەوەی بەو ڕێگایەدا‪ ،‬بەپێی مەزەندەی‬ ‫بەرپرسان وا چاوەڕواندەكرێت ئەم ژمارەیە‬ ‫لەگەڵ كۆتاییهاتنی ساڵی ‪ 2002‬زی��ادی‬ ‫دەك��ات‪ ،‬بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەكان لە‬ ‫ساڵی ‪ 2002‬دا‪ ،‬بەرپرسان وا چاوەڕواندەكەن‬ ‫ئەم ڕێڕەوە ‪ 15‬تا ‪ 20‬ملیۆن تەن لە كااڵی‬ ‫باركراوی بەبڕی ‪ 10‬ملیار دۆالر لە ساڵێكدا‬ ‫پیایدا بگوازرێتەوە‪.‬‬ ‫وەك بەشێك لەم ڕێككەوتنە‪ ،‬هندستان‬ ‫ڕازی ب��ووە لەسەر یارمەتیدانی ئێران لە‬ ‫فراوانكردنی بەندەری شاهبەهارو ڕاكێشانی‬ ‫تۆڕێكی هێڵی ئاسنی كەوا بەندەری شاهبەهار‬ ‫بە شاری زارانجی ئەفغانستانی ببەستێتەوە‪،‬‬ ‫ئێران هیوای بەوەیە كە فراوانكردنی بەندەری‬ ‫شاهبەهار ئەو قەرەباڵغییەی كە بەندەری‬ ‫بەندەر عەباس بە دەستییەوە دەناڵێنێت‬ ‫كەمبكاتەوە‪ ،‬بەشێك لە نیگەرانییەكان‬ ‫سەبارەت بەو چاالكییانەیە كە لەو بەندەرە‬ ‫دەكرێن‪ ،‬ئەوەیە كە ناڕۆشنییەك دەربارەی‬ ‫جۆری ئەو ئەرك و ئەو بەشانەی لە بەندەری‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪47‬‬


‫شاهبەهار دێنە پێشەوە هەیە‪ ،‬ئێستا‪،‬‬ ‫هندستان دەڵێت ئەم بەندەرانە بازرگانین‪،‬‬ ‫بەاڵم واڵتانی تری ناوچەكە وەك پاكستان‬ ‫و چین ترسیان لەوەیە ئێستا سەرەتایە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم كە ت��ەواو ب��وو‪ ،‬ئ��ەوە كەشتییەكانی‬ ‫سەر بە هێزی دەری��ای هندستان بوونیان‬ ‫لەو بەندەرە دەبێت‪ ،‬ئەو ترسانە گرنگن و‬ ‫لەوانەیە كاریگەرییان بەسەر پالنەكانی‬ ‫چین و پاكستانەوە لە بەندەری گ��وادۆری‬ ‫پاكستانی هەبێت‪ ،‬گ��وان��ۆر بەندەرێكە‬ ‫دەكەوێتە كەنارەكانی مەكران لە پاكستان‪،‬‬ ‫كە تەنها چەند سەد كیلۆمەترێك لە بەندەری‬ ‫شاهبەهار دورە‪ ،‬گوادۆر بە سەرمایەی چین‬ ‫نوێ و ف��راوان دەكرێتەوە‪ ،‬ئ��ەوەی هیوای‬ ‫لەسەر داڕێژراوە ئەوەیە كە وا ئەم بەندەرە‬ ‫وا دەكات گەمارۆی دەریای لەسەر بەندەری‬ ‫سەرەكی كەراچی كەمبكاتەوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫گرنگییەكی مەزنی تریش ئەوەیە كە نزیكەی لە‬ ‫شاهبەهار ئەو شوێنەی كە ئێران و هندستان‬ ‫چاالكییەكانی خۆیان تیا ئەنجامدەدەن‪.‬‬ ‫هندستان پابەندە بە فراوانكردنی ئاستی‬ ‫ئەو ڕێگایەی كە زارانج دالران وەك بەشێك‬ ‫لەم تۆڕەی ڕێگاوبان كە كابول و هیرات و‬ ‫مەزارشەریف لە باكور و قەندەهار لە خوارو‬ ‫بە درێژایی ‪ 215‬كم بەیەك دەبەستێتەوە‪،‬‬ ‫ئەمە وا دەكات كااڵ هیندییەكان لە ڕێگای‬ ‫دالرانەوە بگاتە ئەفغانستان و دەرەوەشی‪،‬‬ ‫ئ��ەم دەستپێشخەییە ب��ۆ ف��راوان��ك��ردن��ی‬ ‫چ��وارچ��ێ��وەی ب��ازرگ��ان��ی ل��ە ئەفغانستان‬ ‫بەشێكە لە ڕێككەوتنە سێ قۆڵییەی كە لە‬ ‫كانونی دووەمی ‪ 2003‬دا لەگەڵ ئەفغانستان‬ ‫ئیمزا كراوە‪ ،‬ئەم ڕێككەوتننامەیە ڕێگا بە‬ ‫نێردەرەكان ‪ EXPORTERS‬ی ئەفغانی‬ ‫دەدات شاهبەهار بە ڕێژەی ‪ 90%‬بەكاربهێنن‬ ‫لەگەڵ دابەزاندنی ڕێ��ژەی ڕسومات بەبڕی‬ ‫‪ 50%‬و هەڵبواردنیان لە نرخی عەمباركردن‪،‬‬ ‫ماشێنەكانی ئ��ەف��غ��ان��ی م��اف��ی ت���ەواوی‬ ‫بەكارهێنانی ڕێگاوبانی ئێرانیان هەیە بۆ‬ ‫ترانزێت‪.‬‬ ‫نوێنەرەكانی بازرگانی هەڵدەستن بە‬ ‫قوڵكردنەوەی ڕایەڵەكانی بازرگانی نێوان‬ ‫هەردوو واڵت‪ ،‬لە سەردانەكەی ساڵی ‪2003‬‬ ‫ی خاتەمی بۆ نیودەلهی‪ ،‬لەنێو وەفدەكەی‬

‫‪48‬‬

‫هندستان بە تەنها نییە‬ ‫كە بە دوای نەوت و‬ ‫غازی ئێراندا دەگەڕێت‪،‬‬ ‫بەڵكو چین لەگەڵ‬ ‫هندستان دەیەوێت‬ ‫ستراتیژییەتێكی‬ ‫ماوە درێژی حوكم بۆ‬ ‫بەدەستهێنانی وزەی‬ ‫ئەتۆمی دابڕێژێت‪،‬‬ ‫گەڕان بە دوای‬ ‫سامانەكانی ئێران و‬ ‫ئاسیای ناوەڕاست‬ ‫ئێراندا ‪ 65‬ی��ان بریتیبوون لە پیاوانی‬ ‫خ���اوەن ك��ار‪ ،‬ه���ەردووال ل��ەس��ەر چەندین‬ ‫پ���ڕۆژە ڕێككەوتن‪ ،‬ك��ە ‪ 400‬كۆمپانیای‬ ‫ئێرانی – هندستانی بەشداری تیا دەكەن‪،‬‬ ‫بڕی سەرمایە بەناوهاتووەكەش ‪ 800‬ملیۆن‬ ‫دۆالر ب��ووە‪ ،‬بەپێی وەزارەت���ی كاروباری‬ ‫دەرەوەی هندستان‪ ،‬بوارەكانی تەكنەلۆژیای‬ ‫زانیاری (‪ ،)IT‬رستن‪ ،‬لە بەرامبەردا هندستان‬ ‫دەتوانێت كااڵ سەرەكییەكانی وەك برنج‪،‬‬ ‫شەكر‪ ،‬داو و دەرمان‪ ،‬خۆراك و ڕۆن و كااڵی‬ ‫ئەندازیاری بنێرێتە ئێران‪ ،‬ئەمەش ئەوە‬ ‫دووپاتدەكاتەوە كە ه��ەردووال تا ئەوپەڕی‬ ‫ه���ەوڵ���دەدەن گەشەپێدانی ب��ازرگ��ان��ی لە‬ ‫بوارەكانی تری نا نەوتی لە نێوان هەردوو‬ ‫واڵتدا‪ ،‬یەكێك لەو ئامڕازانەی كە كارئاسانی‬ ‫ب��ۆ ئ��ەم ئامانجە دەك����ات‪ ،‬بریتییە لە‬ ‫ئەنجومەنی كاری هاوبەش كە لەالیەن ژووری‬ ‫بازرگانی و پیشەسازی هندستان و ژووری‬ ‫بازرگانی و پیشەسازی و كانگاكانی ئێرانەوە‬ ‫دامەزراوە‪ ،‬بە شێوەیەكی گشتی‪ ،‬وا پێدەچێت‬ ‫بازرگانی الیەنێكی پۆزەتیف ئەم پەیوەندییە‬ ‫بێت‪ :‬سەرجەم بەهای بازرگانی ساڵی داروی‬ ‫كە لە مانگی ئازاری ‪ 2005‬كۆتایی هاتووە‬ ‫‪ 1.6‬ملیار دۆالر‪ ،‬لە ماوەی ‪2003 – 2002‬‬

‫یش گەیشتبووە ‪ 917‬ملیۆن دۆالر‪ ،‬ئەمەش‬ ‫نیشانەیەكە بە ئاڕاستەی گەشەكردنی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫سەرجەم بازرگانی نێوان واڵتە یەكگرتوەكان‬ ‫لە ‪ 2005‬نزیكەی ‪ 27‬ملیار دۆالر بووە‪.‬‬ ‫پەیوەندییە بەرگری و ئیستخباراتییەكان؟‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ب��وون��ی هەندێك بەرەنجامی‬ ‫زۆر كەم هەستپێكراوە‪ ،‬لە هەندێك كاتدا‬ ‫هندستان و ئێران لە ب��ارەی «پەیوەندییە‬ ‫ستراتیژییەكان» دەدوێت‪ ،‬لە ماوەی چەند‬ ‫ساڵی ڕابردودا ئەم پەیوەندییە پێشكەوتنی‬ ‫گ��ەورەو ڕۆشنی بەخۆوە بینیوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫هندستان و ئێران كۆمەڵێك كاری هاوبەشیان‬ ‫بۆ دژای��ەت��ی و بنەبڕكردنی ت��ی��رۆرو مادە‬ ‫بێهۆشبەرەكان بنیاتناوە‪ ،‬ئەمەش وایكردوە‬ ‫كە بابەتە ئەمنییەكان بەشێكی م��ەزن لە‬ ‫پەیوەندییەكانی نێوان هەردووال پێكبهێنن‪،‬‬ ‫سەرباری ئ��ەوەش‪ ،‬تێبینی ئ��ەوە دەكرێت‬ ‫ستراتیژییەتێك بۆ گفتوگۆ داڕێ���ژراوە‪،‬‬ ‫بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەی نێوان ساڵی‬ ‫‪ 2001‬و سەرەتای ‪ 2007‬چوار جار پێكەوە‬ ‫كۆبوونەتەوە‪ ،‬ئ��ەم ستراتیژییەتەش بە‬ ‫مەبەستی دۆزینەوەی دەرفەتەكانی هاوكاری‬ ‫ب��ووە ل��ەو ب��واران��ەی ب��ەرگ��ری كە لەسەر‬ ‫ڕێككەوتوون‪ ،‬بە بەرنامەی مەشقكردن و‬ ‫گۆڕینەوەی سەردانەكانی كە لەگەڵ ئەو‬ ‫پابەندبوونانەی بە ڕاگەیاندنی نیودەلهی‬ ‫‪ 2003‬دەی��ان��ب��ەس��ت��ێ��ت��ەوە‪ ،‬ه��ەن��دێ��ك لە‬ ‫شیكەرەوەكان وای دەبینن كە ئەم ڕێككەوتنە‬ ‫ك���ار ب��ۆ زی��ادك��ردن��ی ه���ەن���اردەی چەكی‬ ‫هندستانی بۆ ئێران دەك��ات‪ ،‬ئەم ڕایەش‬ ‫زۆرب��ەی شیكەرەوە ئێرانییەكان لەسەری‬ ‫كۆكن‪ ،‬سەرباری ئەوەش كە هیچ زیادەیەك‬ ‫لەم هەناردانە ڕووی ن��ەداوە‪ ،‬هەروەها لە‬ ‫داهاتووشدا چاوەڕوانی ئەوەی لێناكرێت‪.‬‬ ‫هەندێك لە شیكەرەوەكان وا دەبینن‪،‬‬ ‫كە ئێران بە هیوای هندستان هەنگاو بنێت‬ ‫بۆ پێشكەشكردنی ش��ارەزای��ی پێویست لە‬ ‫بوارەكانی ئەلیكترۆنیات و پەیوەندیكردنە‬ ‫ڕایەڵی و ناڕایەڵییەكانەوە‪ ،‬سەرباری نانی‬ ‫چەندین هەنگاوی تر بۆ باشكردنی چەكە‬ ‫كۆنەكانی روسیا كە ئێران هەیەتی‪ ،‬لە كاتێكدا‬ ‫ئەوەی لەم چوارچێوەیەدا باسی لێوە دەكرێت‬


‫بریتییە لە بوونی چەند ڕاپۆرتێك سەبارەت‬ ‫بە سەفقەكانی سەربازی لە نێوان هندستان‬ ‫و ئ��ێ��ران‪ ،‬ل��ە ساڵی ‪ 2001‬دا‪ ،‬وەزی��ری‬ ‫بەرگری هندستان یۆگندرا نارین لەگەڵ هاوتا‬ ‫ئێرانییەكەی عەلی شەمخانی كۆبوونەوە بۆ‬ ‫دۆزینەوەی حەقیقەتی سەفقەكانی چەك بۆ‬ ‫ئێران‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو شتانەی كە ڕاگەیاندنی ئێرانی‬ ‫باڵویان كردوەتەوە‪ ،‬ئەندازیارەكان لە بواری‬ ‫دەریایی ئێرانی بۆمبای مەشق دەكەن‪ ،‬هەروەها‬ ‫دەنگی ئەوە هەیە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی‬ ‫شێوازەكانی لەناوبردنی بەلەمەكانی موشەك‬ ‫هەڵگر‪ ،‬غەواسەو بەتاریاتە تایبەتییەكان لە‬ ‫هندستان بەدەستبێت‪ ،‬هەروەها هەندێك لە‬ ‫شیكەرەوەكان وا دەبینن ئێران دەیەوێت بۆ‬ ‫چاككردنەوەو نوێكردنەوەی تەنكەكانی جۆری‬ ‫‪ T-27‬و ‪ BMP‬ی زرێپۆشی پیادا هەڵگرو‬ ‫زرێپۆشە بە تۆپەكانی ‪ 105‬ملم و ‪ 130‬ملم‬ ‫پەنا بۆ شارەزاییە هونەرییەكانی هندستان‬ ‫ببات‪ ،‬هەروەها هندستان نەخشەی ئەوە‬ ‫دادەڕێژێت كە قەزیفەی جۆری ‪KONKURD‬‬ ‫دژ بە تانك بفرۆشێتە ئێران‪ ،‬چەندین راپۆرت‬ ‫سەبارەت بە ڕێككەوتنە دووقۆڵییەكانی نێوان‬ ‫هەردوو واڵت هەیە‪ ،‬كە ڕێگا بە هندستان دەدات‬ ‫لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ پاكستاندا‬ ‫بگاتە بنكە سەربازییەكانی ئێرانی‪ ،‬هەروەها‬ ‫ئەم راپۆرتانە ئەوە تەئكید دەكەنەوە كە ئەو‬ ‫ڕێككەوتنانە ڕێگا بە هندستان دەدەن لە كاتی‬ ‫قەیرانەكانیان لەگەڵ پاكستاندا بە پەلە‬ ‫باڵوە بە هێزەكانیان و سەكۆكانی چاودێری‬ ‫و ئامێرەكانی سەربازییان لە ئێراندا بكەن‪،‬‬ ‫ئەگەر ئ��ەم راپۆرتانە ڕاس��ت بن ئ��ەوە بە‬ ‫خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ لەو پەیوەندییە‬ ‫ئیقلیمییەكان لە ناوچەكە دادەنرێت‪.‬‬ ‫هاوكارییەكانی نێوان ئێران و هندستان‬ ‫لە ماوەی ڕابردودا لە بواری دەریاییدا زیادیان‬ ‫كردوە‪ ،‬بە شێوەیەك هەریەك لە هندستان و‬ ‫ئێران مانۆڕی دەریای هاوبەشیان لە دەریای‬ ‫ع��ەرەب لە مارتی ‪ 2003‬دا ئەنجامداوە‪،‬‬ ‫پاڵنەری سەرەكیشن لەم مانۆڕانە بریتیبوون‬ ‫لەو دۆخە نیگەرانییە هاوبەشەی كە هەردوو‬ ‫واڵت سەبارەت بە ئەمنی ڕێڕەوە ئاوییەكان‬ ‫ه��ەی��ان��ب��ووە‪ ،‬ه��ەروەه��ا نیگەرانییان لە‬

‫زیادبوونی هێزی واڵتە یەكگرتووەكان لە‬ ‫‪ 2003‬دا ل��ە ك��ەن��داوی ف���ارس‪ ،‬ل��ە كاتی‬ ‫خۆئامادەكردنەكانی بۆ داگیركردنی عیراق‪.‬‬ ‫ه��ەروەه��ا ئێران و هندستان مانۆڕی‬ ‫دووەمی دەریاییان لە ‪ 8-3‬ئازاری ‪ 2006‬دا‬ ‫ئەنجامدا‪ ،‬ئەم مانۆڕەش هاوكاتبوو لەگەڵ‬ ‫ئەفغانستان و هندستان و پاكستان‪ ،‬هەروەها‬ ‫بە شێوەیەكی ورد ئەم ئەركە چەندین گرژی‬ ‫گرتووەتەخۆوە‪ ،‬بەپێی ئەو وتارەی كە لە‬ ‫‪ DEFENSE NEW‬لە ‪ 27‬ی ئازاری ‪2006‬‬ ‫باڵوكرابوویەوە‪ ،‬ئەم ڕووبەڕووبوونەوەی‬ ‫هێزەكانی دەریا كە لە كۆچین ڕوویدابوو‪،‬‬ ‫كەشتی جۆری ‪( IRIS‬پێدەچێت كە كەشتییەكە‬ ‫كەشتییەكی نمایشكەر – خێرا – مەشقكردن‬ ‫بێت)‪ ،‬لە بەندەر عەباس و كەشتی ‪IRIS‬‬ ‫ك��ە كەشتییەكی وشكاوەكییە‬ ‫‪LAVAN‬‬ ‫بەشداریان تیادا كردبوو‪ ،‬وتەبێژی هێزی‬ ‫دەریایی هندستان ڕایگەیاندن كە سەركردایەتی‬ ‫خ��واروو ڕوونیان ك��ردوەت��ەوەو زانیاریان‬ ‫داوە كە هێزی دەری��ای هندستان نزیكەی‬ ‫‪ 220‬دەریاوانیان بەشداری لەم مانۆڕەدا‬

‫كردوە‪ ،‬ئەم مانۆڕە هاوكاتیش بووە لەگەڵ‬ ‫گفتوگۆكانی كۆنگرێس سەبارەت بە بڕیاردان‬ ‫لەسەر سەفقەی ئەتۆمی مەدەنی هندستان‪،‬‬ ‫ئەمەش بووە هۆی وروژاندنی رەخنەی توند‬ ‫لەناو كۆنگرێسی ئەمریكی سەبارەت بەم‬ ‫سەفقەیە‪ ،‬بەرپرسانی حكومەتی هندستان‬ ‫و ئەمریكی سەرقاڵی ئەم باسەبوون‪ ،‬لە‬ ‫سەرەتادا دانیان بەوەدا نەناو لەپاڵ ئەوەشدا‬ ‫ئ��ەم س��ەردان��ەی��ان ب��ە شتێكی گ��ەورەك��راو‬ ‫لەقەڵەمدا‪ ،‬هەریەك لە بەرپرسانی واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكان و هندستانییەكان دانیان بەوە‬ ‫نەنا كە هیچ «مەشق كردنێك» ڕوویدابێت‪،‬‬ ‫ئ��ەوەی كە هەبووە بریتیبووە لە ئاستی‬ ‫داوەتێك بۆ بەندەرەكە‪.‬‬ ‫تەنها جەختكردن لەسەر جەوهەری‬ ‫ئ��ەم بابەتە (ی��ان نەبوونی) س��ەب��ارەت بە‬ ‫پ��ی��ادەك��ردن��ی ئ��ەم مەشقە ب��ە شێوەیەكی‬ ‫تایبەتی بریتییە لە وێنەیەكی هەڵەی مەزن‬ ‫لە نێوان ئێران و هندستان سەبارەت بە‬ ‫پەیوەندییەكانی تایبەت بە هێزی دەریایی‬ ‫وەك چ��ۆن ش��ی��ك��ەرەوە هندستانییەكان‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪49‬‬


‫پێناسەیان كردبوو‪ ،‬بۆ ڕۆشنایی خستنەسەر‬ ‫ئەم پەیوەندییە دەریاییە لە نێوان هندستان و‬ ‫ئێران لە ڕوانگەی شیكەرەوە هندستانییەكان‬ ‫دەك��رێ��ت ڕای��ەك��ی ل��ە ت��وێ��ژەرەوەك��ان لە‬ ‫دام��ەزراوی توێژینەوەو چاودێری سەبارەت‬ ‫بە پەیوەندییەكانی دەریای هندستان و ئێران‬ ‫بەمشێوەیە بخەینەڕوو‪.‬‬ ‫ئ��ێ��ران و هندستان پەیوەندییەكی‬ ‫دەری��ای��ی باشیان هەیە كە زۆر سەردانی‬ ‫سیاسی س��ەرب��ازی ل��ەس��ەر ئاستی بااڵ‬ ‫گرتوەتەخۆوە‪ ،‬سەرباری بوونی ئاڵوێری‬ ‫تەكنەلۆژیای دەریاو گەشەپێدانی ژێرخانی‬ ‫كە خۆی لە گەشەپێدانی بەندەری شاهبەهار‬ ‫دەبینێتەوە‪ ،‬هاوكارییە دەریاییەكانی نێوان‬ ‫ئێران و هندستان دەگەڕێتەوە بۆ سااڵنی‬ ‫ن��ەوەدەك��ان‪ ،‬كاتێك دەریاوانی هندستانی‬ ‫یارمەتی دەریاوانی ئێرانیان دا بۆ سەرلەنوێ‬ ‫گونجاندنەوەی غەواسە ماركە ڕوسییەكان بۆ‬ ‫گونجاندنیان لەگەڵ بارودۆخی ئاوی فێنك لە‬ ‫كەنداوی فارسدا‪.‬‬ ‫بەاڵم تێبینییە گرنگەكان سەبارەت بە‬ ‫مانۆڕە دەریاییەكانی ئەم دواییەی نێوان‬ ‫ئێران و هندستان لە ‪ 2006‬خۆیان لە وادەی‬ ‫مانۆڕەكەو ڕەمزێتییەكەی دەبینییەوە‪ ،‬ئەم‬ ‫مانۆڕانە هاوكات بوون لەگەڵ سەردانەكەی‬ ‫سەرۆك بۆش بۆ خواروی ئاسیا‪ ،‬كە هەر ئەم‬ ‫زیارەتە بوو لەمیاندا سەرۆك بۆش لەسەر‬ ‫سەفقە ئەتۆمییە مەدەنییەكەی لەگەڵ هندستان‬ ‫ڕازی بوو‪ ،‬بەاڵم ئەم سەفقەیە پێویستی بە‬ ‫ڕەزامەندی كۆنگرێس و هەنگاوە یاسیاییەكان‬ ‫و ئەو وردەكارییانەی كە بۆ جێبەجێكردن‬ ‫سەفقەكە پێویست بوون‪ ،‬هەبوو‪ ،‬بەرپرسە‬ ‫هندستانییەكان لە ڕاستیدا تێبینی ئەوەیان‬ ‫كردبوو لە چەند مانگێك بوو ئەم مانۆڕە‬ ‫نەخشەی بۆ داڕێژرابوو‪ ،‬هەرچەندە لەوە‬ ‫دڵنیابوون‪ ،‬هەروەها ئەمەش ڕاستبوو كە‬ ‫سەردانەكەی بۆش چەندین مانگ بوو‪ ،‬ئەم‬ ‫مانۆڕە دەریاییە بە شێوەیەكی تایبەت شتێكی‬ ‫گرنگ نەبوو وەك بەرپرسە هندستانییەكان‬ ‫باسیان كردبوو‪ ،‬دەكرا دوابخرێت‪ ،‬سەرباری‬ ‫ئەوەی ئەو ڕەمزیەتییەی كە ئەو پڕۆسەیە‬ ‫هەیبوو‪ ،‬ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە بۆ تاران‬ ‫ئەوە دەگەیەنێت كە كاریگەرە دەرەكییەكان‬

‫‪50‬‬

‫لەسەر هندستان لە واشنتۆنەوە ناسەپێنرێن‪.‬‬ ‫زۆرێ��ك لە شیكەرەوەكان لە خ��واروی‬ ‫ئاسیا وای بۆ دەچن كە پەیوەندییە توندوتۆڵە‬ ‫ئەمنییەكان نێوان نیودەلهی و ت��اران بە‬ ‫پلەیەكی زۆر گرنگ دێن‪ ،‬وا چاوەڕواندەكرێت‬ ‫بوونێكی چڕی موخابەراتی هندستانی لە‬ ‫كونسوڵیەی هندستانی لە زاهیدان هەبێت‪،‬‬ ‫هەروەها هندستان كونسوڵیەكی لە بەندەری‬ ‫بەندەر عەباسی ئێرانی لە ساڵی ‪ 2001‬دا‬ ‫دامەزراندوە‪ ،‬كە لە بارێكدایە ڕێگا بە هندستان‬ ‫بدات چاودێری جموجۆڵی كەشتییەكان لە‬ ‫كەنداوی فارس و گەروی هورمزدا بكات‪ ،‬لە‬ ‫ڕوانگەی بۆچوونە ئەمنییەكانی ئیقلیمی‪،‬‬ ‫قەبارەی بازرگانی كەلوپەلەكانی بواری‬ ‫بەرگری‪ ،‬پێوەرەكەی دۆالرە‪ ،‬لەوانەیە ئەمە‬ ‫وا بكات بەردەوامبوونی ئەوجۆرە چاالكییانە‬ ‫كەمتر ب��ن‪ ،‬زۆرێ���ك ل��ەو چاالكییانەش‬ ‫شێوەیەكی جۆرایەتیان گرتوەتەخۆ‪ ،‬بوونی‬ ‫ئەندازیارە هندستانییەكان لە شەهبەهارو‬ ‫ڕاوێ���ژك���ارە س��ەرب��ازی��ی��ە هیندییەكان و‬ ‫كاربەدەستە ئەمنییەكان بەم كاراكتەرەی‬ ‫ئێران بە ئاڕاستەی هندستان وا دەك��ەن‬ ‫ئەمە ببێتە دەروازەیەكی گرنگ بۆ گەیشتنی‬ ‫هندستان بە ئێران‪ ،‬ئ��ەم دەروازەی���ە زۆر‬ ‫گرنگە بۆ دەستكردنەوەی هندستان‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەم كارە وا دەكات توانای بوونی هندستان‬ ‫لە نزیك پاكستان و ئاسیای ناوەڕاست‬ ‫زیادبكات‪ ،‬ئەمە بە ئاشكرا وا دەكات توانای‬ ‫هندستان بۆ چاودێریكردنی پاكستان بەهێزتر‬ ‫بكات ت��ا ئ��ەو ڕادەی چاالكییە الوەكییە‬ ‫تەقلیدییەكانی دژ بە پاكستان لە ئێرانەوە‬ ‫دەستپێبكات‪ ،‬ل��ەم م��اوەی��ەی دوای��ی��دا زۆر‬ ‫لە بەرپرسە پاكستانییەكان ئەو تۆمەتانە‬ ‫ئاڕاستەی هندستان دەكەن كە پشتیوانی لە‬ ‫یاخیبووەكانی هەرێمی بەلوجستانی پاكستان‬ ‫دەكەن‪ ،‬هەروەها بوونی خۆی لە ئەفغانستان‬ ‫دەق��ۆزێ��ت��ەوە ب��ۆ زی��ادك��ردن��ی چاالكییە‬ ‫هەواڵگرییەكانی دژ بە پاكستان‪ ،‬هەروەها‬ ‫چاودێرە پاكستانییەكان ئاماژە بۆ ئەوە‬ ‫دەكەن كەوا بوونی ئەندازیارە هندستانییەكان‬ ‫(لەوانەیە ئەندامی هێزی دەریای لە داهاتوودا‬ ‫بگرێتەخۆ) لە بەندەری شەهبەهار سودی‬ ‫تایبەتی هەبێت بۆ چاودێریكردنی بەندەری‬

‫گوادرۆ كە چی تێدا ڕوودەدات‪.‬‬ ‫بوارەكانی هاوكاری تەكنیكی‪:‬‬ ‫شتێكی ئاشكرایە كە هندستان لە ڕابردودا‬ ‫هاوكاری ئێرانی لە بواری بەرنامەی ئەتۆمی‬ ‫مەدەنی كردوە‪ ،‬هەروەها هندستان بیری لە‬ ‫فرۆشتنی كورەكانی توێژینەوە بە توانای‬ ‫‪ 19‬مێگاوات لە ساڵی ‪ 1991‬كردوەتەوە كە‬ ‫وا دواتر لە موعەلم كەلیائە ‪MOALLEM‬‬ ‫‪ KALYAEH‬داب��م��ەزرێ��ن��رێ��ت‪ ،‬ه��ەروەه��ا‬ ‫هندستان نەخشەی ئەوەی داڕشت كە كورەكانی‬ ‫وزەی ئەتۆمی بە ت��وان��ای ‪ 220‬مێگاوات‬ ‫بفرۆشێتە ئێران‪ ،‬هەردوو سەفقەكەش لەژێر‬ ‫چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی‬ ‫ب��وون‪ ،‬بەاڵم واڵتە یەكگرتووەكان فشاری‬ ‫خستەسەر هندستان بۆ بەردەوام نەبوون لەم‬ ‫فرۆشتنەدا لە ترسی ئەوەی نەوەك ئێران بۆ‬ ‫بەرهەمهێنانی چەك و مادە ئینشتاڕییەكان‬ ‫كورەكانی بەكاربهێنێت‪.‬‬ ‫كێشەی هاوكاری ئەتۆمی نێوان هندستان‬ ‫و ئێران لە تشرینی یەكەمی ‪ 2004‬جارێكی‬ ‫ت��ر س��ەری��ه��ەڵ��دای��ەوە‪ ،‬ئ��ەم��ەش ل��ە كاتی‬ ‫دەستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان سەرۆكی‬ ‫ئەوسا خاتەمی و ڕاوێژكاری پێشووی ئەمنی‬ ‫نەتەوەیی هندستانی (ج‪ .‬ن‪ .‬دیكست) لە‬ ‫ت��اران بوو‪ ،‬لەو گفتوگۆیانەدا باسیان لە‬ ‫كێشەكانی ئەمنی ئیقلیمی و مافە ئابوری‬ ‫و هاوكارییەكانی ب���واری وزە ك��ردب��وو‪،‬‬ ‫لەوكاتەدا تاران سەرلەنوێ جەختی لەسەر‬ ‫پابەندبوونی خۆی بە هاوكاریكردنی ‪IAEA‬‬ ‫ك��ردەوە‪ ،‬هەرچی الیەنی هندستانیش بوو‬ ‫تەئكیدیكردەوە كە «نیودەلهی هەمیشە‬ ‫پشتیوانی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای‬ ‫ئەتۆمی لە بواری ئاشتیخواز» ئێران دەكات‪،‬‬ ‫جگە لەمە هەندێك راپۆرت باڵوبوونەوە كە‬ ‫تەئكیدیان ل��ەوە دەك���ردەوە كە دوو زانای‬ ‫هندستانی لە بواری ئەتۆمی كە بریتیبوون‬ ‫لە (وای‪ .‬س‪ ،‬ڕپڕاساد‪ ،‬و سی سیرندار)‪4‬‬ ‫هەڵساون بە پێدانی هەندێك تەكنەلۆژیای‬ ‫ئەتۆمی بە ت��اران‪ ،‬كە یەكێكیان بە پلەی‬ ‫سەرۆك و ئەوی تریان بە پلەی بەڕێوەبەری‬ ‫گشتی لە كۆمپانیای وزەی ئەتۆمی هندستانی‬


‫سنوردا (‪ )NPCIL‬كاریان دەكرد‪ ،‬هەر لەبەر‬ ‫ئەوەشبوو واڵتە یەكگرتووەكان لە ساڵی‬ ‫‪ 2004‬دا لە چوارچێوەی قانونی سزاكانی‬ ‫سەر ئێران (‪ )INA‬ی ساڵی ‪ 2000‬بەشی‬ ‫دوو و سێی بەسەر هەردوو زاناكەدا سەپاند‪،‬‬ ‫هندستانیش لەدژی ئەم سزایە وەستایەوەو‬ ‫ناڕەزایی خۆی دەرب��ڕی‪ ،‬ب��ەوەی سیرندار‬ ‫هیچ كاتێك سەردانی ئێرانی نەكردوە‪ ،‬نە‬ ‫لەوكاتەی لە خزمەتدا بووە یان هەتا دوای‬ ‫خانەنشین كردنیشی‪ ،‬بەاڵم دانی بەوە نا كە‬ ‫ئەو خزمەتە ڕاوێژكارییانەی كە (پراساد)‬ ‫پێشكەشی كردبوون هەمووی لە چوارچێوەی‬ ‫‪ IAEA‬بوون‪ ،‬لە كۆتاییدا سزاكانی ئەمریكا‬ ‫بەسەر پراساد هەر مانەوە‪ ،‬بەاڵم سیرندار‬ ‫ڕزگاری بوو‪.‬‬ ‫ئ����ەو راپ�����ۆرت�����ەی س����ەب����ارەت بە‬ ‫هاوكارییەكانی ب��واری بۆشایی ئاسمانی‬ ‫هندستان – ئێرانی دەرچوون وایكرد هەندێك‬ ‫دژایەتی سەبارەت بە «سەفقەكانی هندستان‬ ‫– واڵت���ە یەكگرتووەكانی ئ��ەم دوای��ی��ە»‬ ‫ڕووبدات‪ ،‬ترسەكانی ئەمریكا لەو ئەگەرەدا‬ ‫بوو نەبادا ئەم تەكنەلۆژیا ئەمریكییانە لە‬ ‫ڕێگای هیندییەكانەوە دزە بكەن بۆ دەست‬ ‫ئێرانییەكان‪ ،‬ئەوەی وای لە ئەمریكییەكان‬ ‫ك��رد گومانەكانیان زی��ات��ر ببێت‪ ،‬ئەو‬ ‫ئاڕاستەیە بوو كە ئێرانییەكان هەیانبوو لە‬ ‫فراوانكردنی گرنگی پێدانەكانیان بە بەرنامەی‬ ‫بۆشایی ئاسمانی و مانگە دەستكردەكان‪،‬‬ ‫ئەگەرچی ئەمەش پێویستی بە كۆمەڵێك‬ ‫مادەی بەكارهێنەری دوالی (‪)DUAL-USE‬‬ ‫دەبوو كە دەیتوانی یارمەتی ئێران بدات بۆ‬ ‫گەشەپێدانی بەرنامەی موشەكی و چاككردنی‬ ‫تواناكانی سەتەلیتی‪ ،‬لە كۆتایی شوباتی‬ ‫‪ 2003‬دا‪ ،‬گۆڤاری «ت��ای��م»ی هندستانی‬ ‫راپۆرتێكی باڵوكردەوە كە دەڵێت «هندستان‬ ‫و ئێران بەردەوامن لە هاوكارییەكانیان لە‬ ‫بواری بۆشایی ئاسمانیدا»‪ ،‬و تێبینییەكانی‬ ‫بەڕێوەبەری گشتی سیستمی پەیوەندییەكانی‬ ‫ئێرانی كۆمكار ‪ COMKAR‬باڵویكردەوە‪ ،‬كە‬ ‫دەڵێت كە دامەزراوەكەمان «پێشتر هاوكاری‬ ‫لەگەڵ دامەزراوی هندستانی بۆ توێژینەوە لە‬ ‫بواری بۆشایی ئاسمانی ‪ ISRO‬كردوە‪،»6‬‬ ‫ب��ەداخ��ەوە‪ ،‬زانیارییەكان س��ەب��ارەت بە‬

‫دادەڕێژێت كە‬ ‫قەزیفەی جۆری‬ ‫‪ KONKURD‬دژ‬ ‫بە تانك بفرۆشێتە‬ ‫ئێران‪ ،‬چەندین‬ ‫راپۆرت سەبارەت‬ ‫بە ڕێككەوتنە‬ ‫دووقۆڵییەكانی نێوان‬ ‫هەردوو واڵت هەیە‬

‫سروشتی ئەم هاوكارییە كە من یان لەوانەیە‬ ‫لە كاتێكدا ئ��ەم هاوكارییە ڕاس��ت بێت و‬ ‫هەبێت لە جیاتی ئەوەی لە بواری «بۆشایی‬ ‫ئاسمانی» بێت‪ ،‬ئەوە لە بواری ئەو پڕۆژانە‬ ‫بێت كە پەیوەستە بە ب��واری پەیوەندییە‬ ‫زەمینییەكانەوە‪.‬‬ ‫ك��ۆت��ای��ی ئ��ەف��ك��ارەك��ان و ك���ۆت و ك��اری��گ��ەری��ی��ە‬ ‫چاوەڕوانكراوەكان‪:‬‬ ‫كۆتەكان‪:‬‬ ‫شتێكی ئاشكرایە كە ئێران گرنگە بۆ‬ ‫هندستان‪ ،‬ب��ەاڵم كۆتی وا هەن ڕێگرن لە‬ ‫بەردەم گەیشتنی هندستان بە ئێران – هەتا‬ ‫ئەگەر ئەوانە بە ڕێژەیەكی كەمتریش بن‬ ‫لەوانەی ڕابردو‪ ،‬تا لە ساڵی ‪ 2004‬دا واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكان و ئیسرائیل ئامۆژگارییەكیان‬ ‫بۆ هندستان ئەوەبوو‪ ،‬هاوكارییەكانی لە‬ ‫بوارەكانی بەرگری وزە لەگەڵ ئێراندا بە‬ ‫شێوەیەكی تایبەتی كەمبكاتەوە‪ ،‬بەهەرحاڵ‬ ‫بە هاتنی ساڵی ‪ 2005‬بەرپرسەكان لە‬ ‫ئیدارەی بۆش بڕوای خۆیان سەبارەت بەمە‬ ‫ڕاگەیاند‪ ،‬كە ئەم پەیوەندییە بە شێوەیەكی‬ ‫نێگەتیف كار لە بەرژەوەندییە سەرەكییەكانی‬ ‫ئەمریكا ناكات‪ ،‬یان ئەم دۆخە تائێستا ڕۆشن‬

‫نییە كە وا وەك خۆی دەمێنێتەوە‪ ،‬لە دوای‬ ‫هەڵبژاردنە تازەكان و سەركردایەتی كەرانی‬ ‫كۆنگرێسی ئەمریكا لەالیەن ئەندامەكانی‬ ‫سەر بە دیموكراتەكان‪ ،‬زۆرێك لە ئەندامانی‬ ‫كۆنگرێس دەی��ان��ەوێ��ت زۆر ب��ە وردی لە‬ ‫داه��ات��وودا چ��اودێ��ری هندستان بكەن كە‬ ‫تائێستا ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئێران‬ ‫خەستە‪.‬‬ ‫بەاڵم بە گوێرەی ئیسرائیل‪ ،‬ئەوا ئاریل‬ ‫شارۆن لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ هندستان لە‬ ‫ساڵی ‪ ،2003‬كە نیگەرانی خۆی سەبارەت‬ ‫بە مەترسی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هندستان‬ ‫ڕاگەیاند‪ ،‬ئەگەرچی لە كۆتاییدا تەئكیدی‬ ‫لەسەر ئەوە ك��ردەوە كە تێگەیشتنی هەیە‬ ‫سەبارەت بە ڕوونكردنەوەكانی هندستان بۆ‬ ‫ئەو پەیوەندییانەی لەگەڵ ئێران هەیانە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەهەرحاڵ ئیسرائیل ئەم مەسەلەیەی‬ ‫جارێكی تر لە تشرینی دووەمی ساڵی ‪2004‬‬ ‫دا‪ ،‬لە كاتی كۆبوونەوەكانی گروپی كاری‬ ‫هاوبەشی هندستان – ئیسرائیلی دژ بە‬ ‫تیرۆر دوب��ارەك��ردەوە‪ 7،‬لە كاتێكدا ئەگەر‬ ‫ئیسرائیل ه��اوڕا نەبێت لەگەڵ ئەم دۆخە‬ ‫گوێ پێنەدەرانەی ئەمریكا بە هاوكاری نێوان‬ ‫هندستان – ئێران‪ ،‬ئەوا ترسەكانی ئیسرائیل‬ ‫لە نیودەلهی سەبارەت بەو هاوكارییانە‬ ‫ه��ەر ب��ە ئاشكرایی دەم��ێ��ن��ن��ەوە‪ ،‬ئەمەش‬ ‫لەبەرئەوەیە ئیسرائیل سەرچاوەی گەورەی‬ ‫پێدانی چەكە بە هندستان‪ ،‬لە ساڵی ‪1999‬‬ ‫بەدواوە بە جۆرێك ئەم پەیوەندییانە فراوان‬ ‫ب��وون‪ ،‬كە فرۆشتنەكانیان سیستمی چەك‬ ‫و مەشقپێكردنی هەمەالیەنەی سەربازی‬ ‫دەگرێتەخۆ‪.‬‬ ‫ه��ەری��ەك ل��ە هندستان و ئیسرائیل‬ ‫شارەزایی مەزنیان هەیە لە چاككردنەوە‬ ‫ب��اش��ك��ردن��ی س��ەك��ۆك��ان��ی چ��ەك��ی ڕوس���ی‪،‬‬ ‫بەمشێوەیە‪ ،‬ئەگەر هاتوو ئیسرائیل ئەم‬ ‫هاوكارییە جۆربەجۆرانەی كە پەیوەندی‬ ‫بە ب��واری بەرگرییەوە هەیە پێشكەش بە‬ ‫هندستان ك��رد‪ ،‬ئ��ەوا هندستان پێشكەش‬ ‫ب��ە ئ��ێ��ران و واڵت��ەك��ان��ی ت��ری ناوەڕاستی‬ ‫ئاسیای دەك��ات‪ ،‬ئیسرائیل بۆ باشكردنی‬ ‫ئەلیكترۆنیاتی فڕۆكەكانی مێگ یارمەتی‬ ‫هندستانی دابوو‪ ،‬هندستانیش الی خۆیەوە‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪51‬‬


‫بەهیوایە ئەم خزمەتگوزارییانە پێشكەش بە‬ ‫هەموو ئەو واڵتانە بكات كە لەسەر ئاستی‬ ‫ن��اوچ��ەك��ە پێویستیان پێیەتی‪ ،‬ئەمەش‬ ‫ب��ووەت��ە باشترین هۆكار بۆ پەیدابوونی‬ ‫نیگەرانییەكانی ئیسرائیل‪ ،‬هندستانیش‬ ‫س��ەب��ارەت ب��ەم نیگەرانییانەی ئیسرائیل‬ ‫بێئاگا نییە‪ ،‬وەك بەرەنجامێك بۆ ئەمە‪،‬‬ ‫ئاستی هاوبەشی ئیسرائیل لەگەڵ هندستان‬ ‫وابەستەیە بە بڕیاری نیودەلهی بەرامبەر‬ ‫بە ئایندەی پەیوەندییەكانی بە ئێرانەوە‪،‬‬ ‫ئەمەش وەك ڕێگرێكە بەرامبەر هەوڵەكانی‬ ‫هندستان بۆ نزیكبوونەوەی لە ئێران‪.‬‬ ‫بەاڵم هەوڵەكانی ئێران بەردەوامە بۆ‬ ‫شكاندنی گەلەكۆمەكی جیهان سەبارەت بە‬ ‫سەپاندنی سزاكان بە سەریاندا‪ ،‬مەسەلەی‬ ‫هاوكاری نێوان ئێران و هندستان و ڕۆڵی‬ ‫هندستان لەم التەریك كردنەیەدا زۆر گرنگە‪،‬‬ ‫هەندێك لە هیندییەكان پالنیان هەیە كە‬ ‫سەرمایەگوزاری بكەن بۆ یارمەتیدانی ئێران‬ ‫بە مەبەستی بەدەستهێنانی غازی سروشتی‬ ‫شل‪ ،‬بەاڵم مەترسییان لەوە هەیە نەوەك‬ ‫بەهۆی سزادانی ئێرانن لەالیەن ئەمریكاوە‬ ‫توشی س��زادان یان كۆتكردن ببن‪ ،‬هەموو‬ ‫الی��ەك گومانی ل��ەوە نییە ك��ە هندستان‬ ‫ئێرانێكی بێ چەكی ئەتۆمی پێ باشترە‪،‬‬ ‫ئ��ەوەی كە ترسەكانی ئێران زیاتر دەكات‬ ‫ئەوەیە كە هندستان سەفقەیەكی ئەتۆمی‬ ‫مەدەنی لەگەڵ واڵتە یەكگرتووەكان بۆ خۆی‬ ‫زامنكردوە‪ ،‬ئەمەش وا لە ئەمریكییەكان‬ ‫دەكات كە چاوەڕوانی ئەوە بن لە هندستان‬ ‫كە بەشداری بكات لەو هەوڵە گرنگانەی كە‬ ‫دەدرێن لە پێناو توندكردنی دابڕاندنی ئێران‪،‬‬ ‫هەندێك لە یاسا داڕێژەرانی لەوانە سەرۆكی‬ ‫ت��ازەی كۆشكی سپی بۆ لیژنەی كاروباری‬ ‫دەرەوە‪ ،‬تۆم النتۆس‪ ،‬ئەم گومانانەی خۆی‬ ‫بە ڕاشكاوانە ڕاگەیاند لە دوای سەردانەكەی‬ ‫ساڵی ‪ 2007‬ی موخرجی بۆ تاران‪.‬‬ ‫س���ەرب���اری ئ����ەوەی ئ���ی���دارەی ب��ۆش‬ ‫تەحەمولی فاكتەرەكانی ئێران دەك��ات‪،‬‬ ‫داڕێژەرانی ستراتیژی و سیاسەتی هندستان‬ ‫لە كۆتاییدا گەیشتنە ئەو خاڵە گرنگە كە‬ ‫هیوایەكی الوازی��ان هەبوو و لەو ب��اوەڕەدا‬ ‫ب��وون كە واڵت��ە یەكگرتووەكان لەوانەیە‬

‫‪52‬‬

‫پشتیوانی خواستەكانی هندستان بكات بۆ‬ ‫ئەوەی ببێتە زلهێزێك‪ ،‬بەاڵم هندستان لە‬ ‫كۆتاییدا پەی بەوە بردوە كە ئیدارەی ئەمریكی‬ ‫ڕەزیالیەتی دەكات بەرامبەر بە هندستان بۆ‬ ‫ئەوەی ئەو مافە بەدەستبهێنێت كە ڕۆڵێكی‬ ‫جیهانی م���ەزن ببینێت‪ ،‬ئ��ەم��ج��ۆرە پەی‬ ‫پێبردنانە وایكردوە كە الیەنی هیندی هەوڵی‬ ‫باشكردنی پەیوەندییەكانی خ��ۆی لەگەڵ‬ ‫واڵتە یەكگرتووەكان بدات‪ ،‬لەهەمانكاتیشدا‬ ‫هەڵبستێت بە جۆراوجۆركردنی خەیاراتەكانی‬ ‫و پەیوەندییەكانی لەگەڵ هێزە گرنگەكانی‬ ‫تردا‪ ،‬هندستان ئێستا خواستی گەورەی هەیە‬ ‫لەسەر ئاستی پەیوەندییەكانی لەگەڵ واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكاندا‪ ،‬لەهەمانكاتیشدا هەوڵی‬ ‫پاراستن و مانەوەشی دەدات‪.‬‬ ‫سەرنج و تێبینی‪:‬‬ ‫‪ -1‬ئ��ەم بابەتە لە نوسینی كریستن‬ ‫فیەر (‪ )CHRISTINE FAIR‬ب��ە ن��اوی‬ ‫پەیوەندییەكانی هندستان – ئێران‪ :‬بەهێزترە‬ ‫لە ن��ەوت (‪INDO – IRANIAN TIES:‬‬ ‫‪ )THCKER THAN OIL‬ل��ە گ��ۆڤ��اری‬ ‫(‪ )MERIA‬ژم����ارەی ‪VOLUME 11,‬‬ ‫‪NO. 1, ARTICLE 9\11 – MARCH‬‬ ‫‪ ،2007‬هەروەها لە ماڵپەری ‪HTTP://‬‬ ‫\‪MERIA.IDC.AC.IL\JOURNAL\2007‬‬ ‫كە‬ ‫‪ISSUE1\JV11NO1A9.HTML‬‬ ‫گ��ۆڤ��ارەك��ەو ماڵپەرەكە س��ەر بە پ��ڕۆژەی‬ ‫‪THE MIDDLE EAST REVIEW‬‬ ‫‪OF INTERNATIONAL AFFAIRS‬‬ ‫باڵوكراوەتەوە و كردومانەبە كوردی‬ ‫گرنگی ئەو بابەتە لەوەدایە لە‬ ‫ ‬‫كاتێكدا هەستدەكەین واڵتە یەكگرتووەكان‬ ‫فشارەكانی ب��ۆ س��ەر ئ��ێ��ران زی��اد دەك��ات‬ ‫و كۆمەڵی نێودەوڵەتیش زیاتر هەوڵی‬ ‫چ��ڕك��ردن��ەوەی تواناكانی ب��ۆ سەپانینی‬ ‫سزاكان بەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا‬ ‫دەكات‪ ،‬ئێرانیش بە ئاڕاستەیەكی تر خەریكی‬ ‫بەهێزكردن و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی‬ ‫خ��ۆی��ەت��ی ل��ەس��ەر ئ��اس��ت��ی ئیقلیمی و‬ ‫نێودەوڵەتی بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو‬ ‫پاڵەپەستۆیانەی سەری‪ ،‬بۆ ئەو مەبەستەش‬ ‫یەكێك لەو واڵتانەی كە ئێران زۆر گرنگی‬

‫پێدەدات‪ ،‬هندستانە كە بریتییە لە هێزێكی‬ ‫ت��ازە لە سیستمی نێودەوڵەتیدا‪ ،‬ئێران‬ ‫سەرقاڵی ئەوەیە كەناڵەكانی پەیوەندی‬ ‫لەگەڵ ئەم واڵتە جۆراوجۆر بكات‪ ،‬كریستن‬ ‫فیەر كە توێژەرەوەیەكی تایبەتمەندە بە‬ ‫ناوچەی خواروی ئاسیاو تیرۆر لە پەیمانگای‬ ‫ئەمریكی بۆ ئاشتی‪ ،‬ئەم بابەتەی سەبارەت‬ ‫بەم هەواڵنەی ئێران و هندستان نوسیوە‪ ،‬وەك‬ ‫پەیمانگاكە نوسیویەتی ئەم بۆچوونانەی‬ ‫كریستن فیەر دەربڕی ڕای خۆیەتی نەك واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكانی ئەمریكا‪.‬‬ ‫وەرزە گ���ۆڤ���اری (‪MERIA‬‬ ‫ ‬‫‪ )JOURNAL‬لەالیەن پ��ڕۆژەی (‪MERIA‬‬ ‫‪THE MIDDLE EAST REVIEW‬‬ ‫‪)OF INTERNATIONAL AFFAIRS‬‬ ‫دەردەچێت‪ ،‬ئەو پڕۆژەیە دكتۆر باری ڕۆبین‬ ‫پەخش و خاوەندارێتی دەكات بە مەبەستی‬ ‫پێشكەشكردنی توێژینەوەو دیراساتی زانستی‬ ‫لەسەر گۆڕانكاییەكانی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪.‬‬

‫پەڕاوێزەكان‪:‬‬ ‫‪CHIEF GUEST -1‬‬ ‫‪ -2‬هندستان بەم زەبەالحییەی خۆی ئەم‬ ‫سیاسەتە بەكاردەهێنێت‪ ،‬كەچی هەندێك لە‬ ‫سیاسی و ڕۆشنبیری و خەڵكی دەمارگرژی‬ ‫نەتەوەیی ك��ورت بین هەن ئەم سیاسەتە‬ ‫بە كوردێكی الوازی بێ سوپاو بێ چەكی‬ ‫ستراتیژی ڕەوا نابینن‪.‬‬ ‫‪3- MILLION BRITISH THERMAL‬‬ ‫)‪UNITS (MMBTU‬‬ ‫‪4- Y.S.R PRASAD AND C.‬‬ ‫‪SURENDR‬‬ ‫‪5- IRAN PROLIFERATION ACT‬‬ ‫)‪(INA‬‬ ‫‪6- ISRO (INDIAN SPACE‬‬ ‫)‪RESEARCH ORGANIZATION‬‬ ‫‪7‬‬‫‪THE‬‬ ‫‪INDO-ISRAELI‬‬ ‫‪JOINT WORKING GROUP ON‬‬ ‫‪COUNTERTERRORISM‬‬


‫جەنگ لە ئاسمانی هندستان‬ ‫دەستی پێكردوە‬ ‫هەریەكە لە ئەمریكاو روسیاو فەرەنساو ئەوروپاو سوید‬ ‫لەكێبڕكێدان بۆ فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی بە هندستان‬

‫ب‬

‫بەرگری هندستان توێژینەوەیەكی سەبارەت بە نمایشە بازرگانییەكانی بەشداربووان لە تەندەری نێودەوڵەتی بۆ‬ ‫چەكداركردنی بواری چەكی ئاسمانی نیشتمانی بە ‪ 126‬شەڕكەری تازە بۆ مەبەستی جیاجیا دەستپێكردوە‪ ،‬هەر شەش‬ ‫خوازیارە سەرەكییەكان كە چاویان بڕیوەتە ئەو گرێبەستە كە بڕكەی ‪ 10‬ملیار دۆالرە‪ ،‬داواكاری خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەم‬ ‫گرێبەستە خستوەتە بەردەست وەزارەتی بەڵگەنامەكانی تەكنیكی و بازرگانی‪ ،‬ئەوانیش بە هاوكاری لیژنە جۆراوجۆرەكانی سەر بە‬ ‫وەزارەتە جیاجیاكانی هندستان‪ ،‬سەبارەت بەو داخوازییانە ماوەی چەند مانگێكە خەریكی دیراسەتێكی هەمەالیەنن‪.‬‬ ‫وا بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەی ئاسمانی بۆ ئەو فڕۆكانە بكرێت‪ ،‬كە بۆ الیەنە ركابەریەكان‬ ‫خراونەتەڕوو‪ ،‬هندستان دەیەوێت ڕێككەوتنو درێژەپێدانی تەمەن و چاككردنەوەی فڕۆكەكان هەمووی بەیەكەوە لە یەك سەفقەدا الی‬ ‫یەك بەرهەمهێنەر كۆبكاتەوە‪ ،‬ئەم سەفقەیەش بۆ ماوەی ‪ 40‬ساڵ بێ‪ ،‬وا چاوەڕواندەكرێت ئەم گرێبەستەش پاش دوو ساڵی تر‬

‫ن‪ :‬یوری زایتسیف*‬

‫وەرگێڕانی‪ :‬س‪ .‬جەباری‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪53‬‬


‫ئەنجامبدرێت‪.‬‬ ‫لە بەڵگەنامەكانی تەندەرەكە‪ ،‬فڕۆكە‬ ‫شەڕكەرە ئەمریكییەكانی جۆری «‪16-‬‬ ‫‪ ،»f» 18-f‬و «گریبن ی س��وی��دی»‬ ‫و «تایفۆن» ی ئ��ەوروپ��ی‪ ،‬و «رافالی‬ ‫فەڕەنسی»‪ ،‬و «م��ی��گ‪ »-35‬ی روسی‬ ‫بۆ ملمالنێی و وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ‬ ‫كڕینیان نمایشكراون‪.‬‬ ‫رافال هیچ چانسێكی بۆ سەركەوتن لەم‬ ‫تەندەرەدا نییە‪ ،‬لە سااڵنی ڕابردودا هیچ‬ ‫تەندەرێكی نەبردوەتەوە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی‬ ‫كە فەڕەنسییەكان سااڵنە ملیارێك دۆالر‬ ‫لە بواری ئابوی هندستان بەناودەهێنن‪،‬‬ ‫ئەگەرچی ملمالنێكەرەكانی تریش ئەمجۆرە‬ ‫بەناوهێنانەیان ه��ەی��ە‪ ،‬كۆمپانیای‬ ‫ئ��ەوروپ��ی وای‬ ‫« ‪»e a d s‬‬ ‫م��ل��ی��ارێ��ك‬ ‫بڕیارداوە كە‬ ‫ی����ۆرۆ‬

‫بۆیە هندستانییەكان هیچ كاتێك فڕۆكە‬ ‫شەڕكەرەكانی ئەمریكیان نەكڕیوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەم ماوەی دوایدا پەیوەندییەكانیان باش‬ ‫بوو‪ ،‬ئێستا كۆمپانیای بۆینگ هەوڵدەدات‬ ‫گرنگییەكی باش بە بەرهەمەكانی بدرێت‪،‬‬ ‫هەروەها ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكی‬ ‫ل��ە س��اڵ��ی ‪ 2005‬دا ب��ە شێوەیەكی‬ ‫تایبەتی گ��ەم��ارۆی ل��ەس��ەر فرۆشتنی‬ ‫چ��ەك بە هندستان هەڵگرت‪ ،‬كە پاش‬ ‫تاقیكردنەوەكەی چەكی ئەتۆمی بەسەریدا‬ ‫سەپاندبوو‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا هندستان‬ ‫لەهەمان ساڵدا ناڕەزایی خۆی سەبارەت‬ ‫ب��ە ب��ڕی��اری واڵت��ە ی��ەك��گ��رت��ووەك��ان بە‬ ‫فرۆشتنی كۆمەڵێك فڕۆكە لە جۆری‬ ‫«‪ »16-f‬بە پاكستان دەربڕێت‪.‬‬ ‫ئەلكسی فیۆدۆروفی‬ ‫س�������ەرۆك�������ی‬

‫لە‬

‫بواری كەرتی‬ ‫پ��ی��ش��ەس��ازی‬ ‫ف��ڕۆك��ەی هندستانی بخاتەگەڕ‪،‬‬ ‫گ��روپ��ی كۆمپانیاكانی «‪ »saab‬ی‬ ‫سویدیش ئامادەیە فڕۆكەكانی جۆری‬ ‫گریبن بە شێوەی تیرماین (قیست) بۆ‬ ‫ماوەی ‪ 10‬ساڵ بە هندستان بفرۆشێت‪،‬‬ ‫ئەمریكییەكانیش ئ����ارەزووی خۆیان‬ ‫ئاشكرا كردوە كە كارگەیەكی دروستكردنی‬ ‫فڕۆكە لە هندستان دابمەزرێنن‪.‬‬ ‫پەیوەندییەكانی هندستان لەگەڵ واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكان لە پێشدا زۆر كاڵ بوو‪،‬‬

‫‪54‬‬

‫ئ��ەن��ج��وم��ەن��ی ب��ەڕێ��وەب��ردن��ی‬ ‫كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەی‬ ‫روسیای فیدراڵ‪ ،‬هەروەها سەرۆكی‬ ‫كۆمپانیای میگ بۆ دروستكردنی فڕۆكە‪،‬‬ ‫دەڵ��ێ��ت‪ ،‬روس��ی��ا چانسێكی ن��وێ��ی بۆ‬ ‫سەركەوتن «لەم داستانە» دا هەیە‪ ،‬چونكە‬ ‫كۆمپانیای دروستكردنی فڕۆكەی روسی‬ ‫مێگ ڕێككەوتنی لەگەڵ هندستان هەیە‬ ‫سەبارەت بە فرۆشتنی فڕۆكەكانی جۆری‬ ‫«م��ێ��گ‪-29‬ك» ی پاسەوانی دەریایی‪،‬‬ ‫هەروەها روسیا خەریكی دامەزراندنی‬

‫كۆمەڵێك فڕۆكەی مێگەی بەهێزترە بۆ‬ ‫پاسەوانی وشكانی لەم واڵتەدا‪ ،‬ئەگەر ئەم‬ ‫ڕێككەوتنە سەربگرێت‪ ،‬ئەوا بە شێوەیەكی‬ ‫هەستپێكراو نیودەلهی تێچووەكانی بۆ‬ ‫ئەم فڕۆكانە كەمتر دەبێتەوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫ف��ڕۆك��ەی «م��ێ��گ‪ »-35‬ل��ەم ڕۆژگ���ارەدا‬ ‫سەرباری ئەوەی كە باشترین جۆری فڕۆكە‬ ‫شەڕكەرەكانی چاوەڕوانكراوە‪ ،‬كە زۆر‬ ‫گونجاوە بە «فڕۆكە جەنگییەكانی نەوەی‬ ‫پێنجەم» ناوی ببەین‪.‬‬ ‫وەزارەت���ی بەرگری و سەركردایەتی‬ ‫ئاسمانی هندستان سورن لەسەرئەوەی‬

‫ج������ەخ������ت‬ ‫لەسەر جۆراوجۆری‬ ‫مەبەستەكانی بەكارهێنانی‬ ‫ئەم فڕۆكانە بكاتەوە‪ ،‬بەبێ‬ ‫ئ����ەوەی زی����ان بە‬ ‫مواسەفاتە تەكنیكی‬ ‫یان داگرتن لەالیەنی‬ ‫ن��رخ��ەدا بكات‪،‬‬ ‫«م����ێ����گ‪»-35‬‬ ‫كە ت��ەواوی هەموو‬ ‫ئ��ەم م��ەرج��ان��ەی تیایە‪،‬‬ ‫ئەمجۆرە فڕۆكانە لە توانایاندایە‬ ‫بە سەركەوتووانە وەك یەك ڕووبەڕووی‬ ‫ئامانجە ئاسمانی ی��ان دەری��ای��ی یان‬ ‫وشكانی ببنەوە‪.‬‬ ‫هەروەها ئەم فڕۆكە شەڕكەرانە بە‬ ‫نوێترین دیزاین بۆ هەڵگرتنی ڕاداری‬ ‫«جۆگ» ئامادەكراون‪ ،‬ئەم ڕادارانە بەر لە‬ ‫پەیدابوونی فڕۆكەی مێگ‪ -35‬تەنها لەناو‬ ‫فڕۆكەی شەڕكەرە نوێیەكانی ئەمریكا‬ ‫دان���ران‪ ،‬س��ەرب��اری هەموو هەوڵێكیان‬ ‫تائێستا ئەوروپییەكان نەیانتوانیوە‬ ‫لەمجۆرە بەرهەمبهێنن‪.‬‬


‫ه���ەروەه���ا ج��ۆرێ��ك��ی ت��ر ب��ە ن��اوی‬ ‫«‪ »know-how‬هەیە‪ ،‬مەكینەیەكی‬ ‫لەسەرە توانای پاڵنەری هەیە لەگەڵ‬ ‫الرب���وون���ەوەدا‪ ،‬ل��ە ت��وان��ای پاڵنەری‬ ‫مەكینەیدایە ل��ە ئاستە جیاجیاكان‬ ‫بخولێتەوە‪ ،‬بە سیستمێكی فڕینی سروشتی‬ ‫لەگەڵ بەرەوپاڵبردنی خێراییەكەشی‬ ‫ئەمەیە بە شێوەیەكی بنەڕەتی مێگ‪-‬‬ ‫‪ 35‬لە شەڕكەرە روسییەكانی تری وەك‬ ‫(س��و‪ -30‬م ك ئی و ‪)f-22‬ی ئەمریكی‬ ‫جیادەكاتەوە‪ ،‬كە پاڵنەرەكانیان تەنها‬ ‫دەتوانن لە دوو ئاستی جیاوازدا جوڵە بە‬ ‫مەكینەكانیان بكەن‪.‬‬ ‫ئەمەش چانسی روسیای لەم تەندەرە‬ ‫زی��ادك��ردوە‪ ،‬لەڕاستیدا ‪ 80%‬كەشتییە‬ ‫فڕۆكە هەڵگرە جەنگییەكانی ئێستای‬ ‫هندستان روسین‪ ،‬هێزی ئاسمانی هندستان‬ ‫بە پلەی دووەم دێت لە دوای هێزی ئاسمانی‬ ‫روسی لەڕووی ژمارەی فڕۆكەی «مێگ‪-‬‬ ‫‪ »29‬دا‪ ،‬كە ژمارەكانیان دەگاتە نزیكەی‬ ‫‪ 450‬فڕۆكە‪ ،‬هەتا دوای ئەوەی داوەتی‬ ‫بەشداریكردن لە دروستكردنی ن��ەوەی‬ ‫پێنجەمی فڕۆكە ش��ەڕك��ەرەك��ان خرایە‬ ‫ب��ەردەم روسیا‪ ،‬ئ��ەوا هندستانییەكان‬ ‫دیزاینی كۆمپانیای «مێگ» یان پێ لە‬ ‫«سوخۆی» لەم نمایشەدا پێ باشتر بوو‪.‬‬ ‫ه��ەروەه��ا هندستان نیازی وای��ە لە‬ ‫ماوەیەكی كورتدا دەست بە بەرهەمهێنانی‬ ‫مەكینەی ج��ۆری «‪ »33-RD‬پاڵنەر‬ ‫بۆ فڕۆكەكان «م��ێ��گ‪ »-29‬لە هەموو‬ ‫جۆرەكانیدا بكات‪ ،‬لە سەرەتادا ‪120‬‬ ‫مەكینە تێكدەبەستێت و ئامادە دەكات بۆ‬ ‫جێگرتنەوەی مەكینە بەكارهاتووەكان‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا چ��اك��ك��ردن��ەوەی��ان‪ ،‬پاشان‬ ‫دامەزراوە هندستانییەكە دەست بە خولی‬ ‫بەرهەمهێنانی ت���ەواوی خ��ۆی دەك��ات‪،‬‬ ‫هاوكات ئەو مەكینانەش بەرهەمدەهێنێت‬ ‫ك���ە ل���ە ف���ڕۆك���ەی «م����ێ����گ‪ »-35‬دا‬ ‫بەكاردەهێندرێت‪.‬‬ ‫دام��������ەزراوی «ڕوس ئ���ەب���ورون‬

‫‪ 80%‬كەشتییە‬ ‫فڕۆكە هەڵگرە‬ ‫جەنگییەكانی‬ ‫ئێستای هندستان‬ ‫روسین‪ ،‬هێزی‬ ‫ئاسمانی هندستان بە‬ ‫پلەی دووەم دێت لە‬ ‫دوای هێزی ئاسمانی‬ ‫روسی لەڕووی ژمارەی‬ ‫فڕۆكەی «مێگ‪-‬‬ ‫‪ »29‬دا‬ ‫ئكسپۆرت» و كۆمپانیای دروستكردنی‬ ‫ف��ڕۆك��ەی یەكگرتوو ئ��ام��ادەی��ی خۆیان‬ ‫دەربڕیوە بۆ راپەڕاندنی مەرجی سەرەكی‬ ‫لە تەندەرەكەدا‪ ،‬تێكبەستنەوەی كۆمەڵەی‬ ‫ی��ەك��ەم ك��ە ‪ 18‬ف��ڕۆك��ەن‪ ،‬ئ��ەم��ەش لەو‬ ‫كارگەیە دەكرێت كە تەندەرەكە دەباتەوە‪،‬‬ ‫پاشان بەپێی رێككەوتنەكە مۆڵەت دەدرێت‬ ‫بە هندستان بۆ تێكبەستنەوەی باقی‬ ‫فڕۆكەكانی تر كە ژمارەیان ‪ 108‬دانەیە‬ ‫لە ناوخۆی واڵتدا‪.‬‬ ‫ئالێرەدا خاڵێكی تری پۆزەتیڤ بە‬ ‫گوێرەی روسیا هەیە‪ ،‬ئەویش مۆركردنی‬ ‫گرێبەستێكی پێشخستنی ‪ 64‬فڕۆكەی‬ ‫شەڕكەری «مێگ‪ »-29‬یە‪ ،‬كە هێزەكانی‬ ‫ئاسمانی هندستانیان پێ چەكدار دەكرێت‬ ‫بە تواناكانی بەردەستی كۆمپانیای مێگی‬ ‫روسی (كە لە مانگی م��ارت) ی ئەمساڵ‬ ‫دەستیان پێكردوە‪ ،‬كە ماوەیەكی زۆرە‬ ‫چ��اوەڕوان دەك��را‪ ،‬ئەم پێشخستنەش وا‬ ‫دەك��ات م��اوەی بەكارهێنانی فڕۆكەكانی‬

‫مێگی هندستان بگاتە ‪ 40‬ساڵ‪ ،‬بەپێی‬ ‫مەرجەكانی ڕێككەوننامەكە كۆمپانیای‬ ‫م��ێ��گ ل��ەم��ی��ان��ەی ئ���ەم پ��ڕۆس��ەی��ەدا‬ ‫هەڵدەستێت بە نوێكردنەوەی ئامێرەكانی‬ ‫(‪ )6‬فڕۆكە‪ ،‬كە لە كۆمپانیای یەكەمدا‬ ‫لەناو روسیا باقی فڕۆكەكانی تر ئەوە‬ ‫لە كارگەكانی كۆمپانیای ‪Hindustan-‬‬ ‫‪ ltd ، aeronautics‬ل��ە هندستان‬ ‫ئەنجامدەدرێن‪.‬‬ ‫لەهەمانكاتدا ئەمە شتێكی دروست‬ ‫نییە ئەگەر وا دابنێین كە بااڵدەستی‬ ‫ئێستای فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا لە‬ ‫هندستان خاسیەتێكی گرنگە بۆ روسیا لە‬ ‫ملمالنێكردن بۆ هاوردنی كۆمەڵێكی زۆر‬ ‫گ��ەورەو نوێ لە شەڕكەرە روسییەكان‪،‬‬ ‫ل��ەب��ەرئ��ەوەی ب��ەدەس��ت ن����ەوەی ه��ەر‬ ‫واڵتێك‪ ،‬بە تایبەتی واڵتێكی مەزنی وەك‬ ‫هندستان بە یەك بەرهەمهێن بۆ كەلوپەلە‬ ‫جەنگییەكان‪ ،‬مەرج نییە هەمیشەیی بە‬ ‫كارێكی دوربینییانە دابنرێت‪.‬‬ ‫هەروەها مافی سەركردایەتی هندستانە‬ ‫چاو ببڕێتە ئەوە لە كاتێكدا ئەگەر واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكان ئەم گرێبەستەی ئێستایان‬ ‫بردەوە‪ ،‬ئەوە دەبێت ئەمریكا تێگەیشتنی‬ ‫مەزنی بۆ بەرژەوەندی جیۆسياسییەكانی‬ ‫هندستان هەبێت‪ ،‬ئ��ەگ��ەرچ��ی ب��واری‬ ‫هاتنەدی ئەم هیوایە كەمە‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫پێشترو ئێستاشی لەگەڵ دابنێت واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكان بەرژەوەندییەكانی خۆیان‬ ‫بە پلەی یەكەم لەبەرچاو دەگرن لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا ئێستا جەنگەكە لە ئاسمانی‬ ‫هندستان دەستیپێكردوە‪.‬‬

‫* ی����وری زای��ت��س��ی��ف ڕاوێ���ژك���اری‬ ‫ئەكادیمیای زانستەكانی ئەندازیاریی‬ ‫روسیا‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪55‬‬


‫پەیوەندییەكانیان لەسەر ئاستی سەربازیی بەشێوە‬ ‫سنوردارییەكەی جاران ماوەتەوە‬

‫قەبارە كیشوەرییەكان‪:‬‬ ‫هاوپەیمانيی ئێران – هندستان*‬ ‫ل‬

‫لە بەرامبەر ئەم دوژمنكارییەی ئەمریكاو ئیسرائیل و‪ ،‬تاران كۆمەڵێك هاوپەیمانێتی هارمۆنی لە بوارەكانی دیبلۆماسی‪،‬‬ ‫ئابوری و سەربازی ئەنجامداوە‪ ،‬پاش ئەوەی ڕێككەوتنی بازرگانی فراوانی لەگەڵ چین ئەنجامدا‪ ،‬توانی موشەكی دەریایی‬ ‫لە روسیای فیدراڵیش بكڕێت‪ ،‬هەروەها لەگەڵ هندستانیش ڕێككەوتنی مۆركردوە‪ ،‬بە شێوەیەكی زیرەكانە ئێران توانیویەتی‬ ‫كۆنترۆڵی هاوكارییەكانی خۆی لەگەڵ هندستان و پاكستان بكات‪ ،‬ئەویش بە ڕاكێشانی ئەو دوو واڵتە بۆ سەربەخۆییەكی هاوتا كە لە‬ ‫شەڕی دووالیەنی بیانپارێزێت‪.‬‬ ‫ئەمڕۆ ئێران سەنتەری ئامانجە سەربازییەكانی واڵتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە‪ ،‬كە سەرجەم «ناوچەكانی شیعە نشین» دەگرێتەوە***‪،‬‬ ‫بە واتای (حزب اللە)ی لوبنانی‪ ،‬سوریا‪ ،‬گروپەكانی بەرگری لە عیراق و ئێران‪ ،‬بۆ وروژاندنی حاڵەتی جەنگ سەرۆك بۆش تاران بەوە‬ ‫تاوانبار دەكات كە چەكی ئەتۆمی دروستدەكات تا ئیسرائیلی پێ لەناوببات‪ ،‬هەروەها لەمیانەی سیمینارێكی رۆژنامەنوسیدا لە (‪)17‬‬ ‫ی شوباتی ‪ 2005‬دا ئەم تۆمەتە كە دواتر لەالیەن پشكنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بەدرۆخرایەوە‪ ،‬واشنتۆن هەوڵی البردنی محەمەد‬

‫ن‪ :‬ئارتیر لوبیك** وەرگێڕانی‪ :‬سەردار عەبدولكەریم‬

‫‪56‬‬


‫بەرادعی بەڕێوەبەری دەدات تا بە یەكێك‬ ‫لەو شارەزایانە كە بتوانن كاریگەرییان‬ ‫بەسەریەوە هەبێت و جێی پڕبكەنەوە‪.‬‬ ‫دواگ��ۆڕان��ك��اری��ی��ەك��ان بریتیبوون لە‬ ‫زنجیرەیەك مانۆڕی ڕاگەیاندنی سایكۆلۆجی‬ ‫و‪ ،‬ئ��ەو تەقینەوە «سەرسوڕهێنەرە»‬ ‫دەستاودەست پێكەرەی كە لە ‪ 16‬ی شوباتی‬ ‫‪ 2004‬لە ناوچەی بوشەهر لە دوری ‪100‬‬ ‫كیلۆمەتر لە شوێنی ئەو وێستگە ئەتۆمییە‬ ‫كە روسییەكان دروستیان كردوە‪ ،‬روویدا‪..‬‬ ‫لێكدانەوە تەمومژاوییەكانی دەسەاڵتدارانی‬ ‫ئ��ێ��ران��ی‪ ،‬ه��ەروەه��ا ئ��ەو دەن��گ��دان��ەوەی��ە‬ ‫ڕاگەیاندنی كە ئەو رووداوە دروستیكرد‪،‬‬ ‫وا مەزەندە دەكرێت كە ئەوە كردارێك بێت‬ ‫وەكو هۆشداری ئاڕاستەی تاران كرابێت‪.‬‬ ‫لەڕاستیدا واڵتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‬ ‫ئیسرائیل بەهۆی ئەو بارودۆخە سەربازییە‬ ‫هەستیارەی كە لە عیراق هەیەو هەروەها‬ ‫بەهۆی ئەو باڵوبوونەوە گەورەیەی لە تیمە‬ ‫سەربازییەكانی هەیە‪ ،‬هەروەها ناشتوانێت‬ ‫چاالكییەكی كتوپڕ دژ ب��ە دام����ەزراوە‬ ‫ئەتۆمییەكانی ئێران ئەنجامبدات‪ ،‬وەك‬ ‫ئەوەی ئیسرائیل دژ بە وێستگەی ئەتۆمی‬ ‫عیراق و «ئوسراك» لە حوزەیرانی ‪1981‬‬ ‫دا ئەنجامی دابوو‪ ،‬ئەمەش لەبەربوونی ئەو‬ ‫ئەندازیارە روسیانەیە كە ئێستا لەهەمان‬ ‫شوێندا هەن‪.‬‬ ‫زیانە چاوەڕوانكراوەكان دوابەدوای هەر‬ ‫هێرشێكی لەمجۆرە روودەدەن (ئەمریكاو‬ ‫ئیسرائیل – وەرگێڕ) دەترسن‪ ،‬ئەندازیارە‬ ‫روسەكان بە پێچەوانەی ئەو ئەندازیارە‬ ‫فەڕەنسییانە كە كاتی خ��ۆی لە عیراق‬ ‫هەبوو‪ ،‬ئەو ئەندازیارانە شوێنەكەی خۆیان‬ ‫بەجێهێشت تا ئاسانكاری بكەن و رێگا‬ ‫بدەن بە ئیسرائیل ئەم وێستگەیە تێكبدات‪،‬‬ ‫هەتا ئۆتۆمبێلی بچوكیشیان لە شوێنی‬ ‫دام���ەزراوە ژێرزەمینەكە ئامادەكردبوو‪،‬‬ ‫روسییەكان ناتوانن كەوا ئامادەبن ناپاكی‬ ‫لە ڕێككەوتنیان لەگەڵ تاراندا بكەن لە‬ ‫پێناو بەرژەوەندی ئیسرائیل‪.‬‬ ‫ئ��ەم تەقینەوەیە (ل��ە ‪16‬ی شوباتی‬ ‫‪ 2004‬لە ناوچەی بوشەهر – وەرگێڕ)‬ ‫هیچ قوربانییەكی لێنەكەوتەوە‪ ،‬پاش‬

‫كە دۆخی هاوكاری دیالۆگە ئابورییەكان‬ ‫ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەكەیان كەمتر‬ ‫بكەنەوە‪ ،‬ڕێككەوتنەكان س��ەب��ارەت بە‬ ‫ناردنی گازی سروشتی لە ئێرانەوە (كە‬ ‫نیوەی یەدەگی گ��ازی سروشتی جیهانی‬ ‫هەیە) بێگومان ئەمە دەبێتە دڕكێكی ئازار‬ ‫بەخش لە قاچی پیاوی واشنتۆن‪ ،‬هاوتەریب‬ ‫لەگەڵ ڕەفتاری ئەقاڵنەی ئەوروپاو ئاژانسی‬ ‫نێودەوڵەتی و وزەی ئەتۆمی (‪ ،)AIEA‬ئەو‬ ‫هاوكارییەی كە بە ئاڕاستەی فراوان بوون‬ ‫دەچێت و لەتوانایدایە هەتا موفەكەری‬ ‫ئیمپریالیەت لەناوببات‪.‬‬

‫ئێران و هندستان‬ ‫دوو گرنگترین‬ ‫واڵتی ئیسالمی‬ ‫شیعەن لە جیهاندا‪،‬‬ ‫لەڕووی مێژوويشەوە‬ ‫تێكەاڵوبوونی‬ ‫كلتوریان‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫ماوەیەكی زۆر بەر‬ ‫لە پەرستنی «میترا»‬ ‫تێپەڕبوونی جیهازێك ك��ە دور نەبوو‬ ‫ل��ە دام����ەزراوە ئەتۆمییەكە‪ ،‬ه��ەروەه��ا‬ ‫ئ��اژاوەی��ەك��ی دیبلۆماسی ن��ەن��ای��ەوە‪،‬‬ ‫ب���ەاڵم ئ��ەم��ە ن��ەب��وو ب��ە هۆشدارییەكی‬ ‫رۆشن بۆ نیازی هێزەكانی دژ بە تاران‪،‬‬ ‫سەرباری ئ��ەوەش پەراوێزێك لە مانۆڕە‬ ‫سنوردارەكان لەسەر ئاستی سەربازی‪،‬‬ ‫واڵتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل‬ ‫توشی گرفتی تر دەكات‪ ،‬ئەمجارەیان لە‬ ‫هەوڵێكدا بۆ الپەڕگەكردنی ئێران لەسەر‬ ‫ئاستی ئیقلیمی و پاشان «لەناوبردنی»‬ ‫ئەم ئامانجە‪ ،‬بەهەمان شێوازی سیستمی‬ ‫سزاكانی كە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ‬ ‫الوازكردنی عیراق و داگیركردنی واڵتەكەی‬ ‫بەكاریان هێنا‪.‬‬ ‫ئ��ێ��ران ل��ەڕاس��ت��ی��دا ئ���ەو ش��ەری��ك��ە‬ ‫ستراتیجییەی پلەیەكەی ل��ە ناوچەكە‬ ‫دۆزیوەتەوە ئەویش هندستانە‪ ،‬كاریگەری‬ ‫ئەم شەریكە وا دەك��ات هاوكاری لەگەڵ‬ ‫پاكستانی دوژمنی هندستان بكات‪ ،‬ئەم‬ ‫هاوكارییە وا لە ه��ەردوو واڵتەكە دەكات‬

‫ت���ێ���ك���ەاڵوب���وون���ی ك���ل���ت���وری و ن��زی��ك��ای��ەت��ی‬ ‫بەرژەوەندییەكان‪:‬‬ ‫ئێران و هندستان دوو گرنگترین واڵتی‬ ‫ئیسالمی شیعەن لە جیهاندا‪ ،‬ل��ەڕووی‬ ‫كلتوریان‬ ‫تێكەاڵوبوونی‬ ‫مێژوويشەوە‬ ‫دەگ��ەڕێ��ت��ەوە بۆ ماوەیەكی زۆر ب��ەر لە‬ ‫پەرستنی «م��ی��ت��را»‪ ،‬ل��ە س��ەردەم��ی بەر‬ ‫لەدایكبوونی مەسیح دا‪ ،‬لەڕاستیدا‪،‬‬ ‫دانیشتوانی عێراقی تازەو خوارووی ئێران‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا ڕۆژئ���اواو ب��اك��وری ڕۆژئ���اوای‬ ‫هندستان هەموویان لەهەمان ناوچەوە‬ ‫هاتوون‪ ،‬لە ڕۆژگارێكدا ئەمە وای لە نەهرۆ‬ ‫كردبوو بڵێت‪« :‬زۆر كەم لە گەالن هەن بە‬ ‫شێوەیەكی گەرموگوڕ بە درێژایی مێژووە‬ ‫وابەستە بن بە ڕیشەكەی خۆیان وەك ئەوەی‬ ‫كە لە هندستان و ئێران هەیە»‪ ،‬هەروەها‬ ‫دەبینین خەڵكی تەپۆڵكەكانی بلوجستان‪،‬‬ ‫بەرهاویس تائێستاش كلتوریان كلتورێكی‬ ‫ئێرانی و زمانی ئاخاوتنیان (‪)Dravidian‬‬ ‫یە كە هاوشێوەی ئ��ەو زمانەیە كە لە‬ ‫خ��وارووی هندستان گفتوگۆی پێدەكرێت‪،‬‬ ‫ناوی ئێران لە وشەی سانسكریتی ئیریا‬ ‫(‪ – noble‬نەبیل) هاتووە‪ ،‬هەروەها ئەگەر‬ ‫پێچەوانەشی بكەینەوە ئەوە تێرما هندستان‬ ‫لە فارسیە كۆنەوە هاتووە‪.‬‬ ‫ل��ەس��ەر ئاستی وزەدا‪ ،‬هندستان‬ ‫ڕووب��������ەڕووی ك��ێ��ش��ەی��ەك��ی گ����ەورەی‬ ‫دەستەبەركردن بووەتەوە بەهۆی گەشەی‬ ‫خێرای دیمۆگرافی و گەشەكردنی ئابورییە‬ ‫خێراكەی‪ ،‬لە دوای چین بە پلەی دووەم‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪57‬‬


‫دێ���ت‪ ،‬س���ەرب���اری ی��ەدەگ��ە گ��ەورەك��ەی‬ ‫دەستەبەركردن بووەتەوە بەهۆی گەشەی‬ ‫خێرای دیموگرافی و گەشەكردنی ئابورییە‬ ‫خێراكەی‪ ،‬لە دوای چین بە پلەی دووەم دێت‬ ‫سەرباری یەدەگە گەورەكەی خەڵوزی بەرد‪،‬‬ ‫بەاڵم بەكارهێنانی نەوت لە نێوان سااڵنی‬ ‫‪ 1999–1987‬دووقات زیادیكردوە‪ ،‬كەچی‬ ‫داهاتی نیشتمانی وەك خۆی بە جێگیری‬ ‫ماوەتەوە‪ ،‬ئەمەش وایكردوە كە واڵتەكە‬ ‫زیاتر سەربەخۆتر بێت لە بەرامبەر هاوردەی‬ ‫دەرەكی‪ ،‬بەهۆی وردبینی و ئازایەتی مانی‬ ‫شانكار ئایاری وەزیری نەوتی وا پێدەچێت‬ ‫هندستان زیاتر لە روسیا نزیكببێتەوە‪،‬‬ ‫كە لەگەڵ روسیادا ڕێككەوتنێكی گرنگی‬ ‫مۆركردوە‪ ،‬بەاڵم لە بەرامبەردا لەگەڵ چین‬ ‫ئەم ڕێككەوتنە بە پلەیەكی كەمتر دێت‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم ئێران بە دوای شەریكێك لە‬ ‫ڕۆژهەاڵتدا دەگەڕێت‪ ،‬پاش ئەوەی لەالیەن‬ ‫ئیدارەی بۆش خرایە ناو لیستی «تەوەری‬ ‫ش��ەڕەوە»‪ ،‬قۆناغی یەكەم بەوە تێپەڕی‬ ‫كاتێك لە ‪ 26‬ی كانونی دووەم��ی ‪2003‬‬ ‫سەرۆك محەمەد خاتەمی وەك میوانێكی‬ ‫شەرەف لە نمایشەكانی جەژنی نیشتمانی‬ ‫هندستان ب��ەش��داری ك��رد‪ ،‬ئ��ەو شەرەفە‬ ‫تەنها دەبەخشرێتە هاوپەیمانە نزیكەكانی‬ ‫نیودەلهی‪ ،‬لەم بۆنەیەدا ه��ەردوو واڵت‬ ‫«ڕاگەیاندنی نیودەلهی» یان مۆر كرد‪،‬‬ ‫كە هانی فراوانكردنی گەشەپێدانی ئابوری‬ ‫دەدات لە بواری وزەدا‪ ،‬هەروەها لە بواری‬ ‫ستراتیجی و سەربازیشدا‪.‬‬ ‫لەوكاتەوە ڕایەڵەكانی نێوانیان بە‬ ‫شێوەیەكی هاوتەریب ڕووی لە پتەوبوون‬ ‫ك��رد‪ ،‬پەیوەندییەكانی هندستان لەگەڵ‬ ‫ئیسرائیل و واڵتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‬ ‫بە شێوەیەكی هەستپێكراو لە چاكبووندایە‪،‬‬ ‫ك��ە ڕێ��گ��ە ب��ە ه��ن��دس��ت��ان دەدات ڕۆڵ��ی‬ ‫كۆنترۆڵكەرێك لە چوارچێوەی قەیرانی‬ ‫ئەتۆمی ئێرانی دا ببینێت‪.‬‬ ‫ل���ەس���ەر ئ��اس��ت��ی س��ەرب��ازی��ش��دا‪،‬‬ ‫پەیوەندییەكانی هندستان و ئێران بەشێوە‬ ‫سنوردارییەكەی ج��اران هەر ماوەتەوە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم ئ���ارەزووی گەشەكردنی هەیە‪ ،‬لە‬ ‫ئ��ازاری ‪ 2003‬دا ه��ەردوو واڵت مانۆری‬

‫‪58‬‬

‫دەریايی هاوبەشیان ئەنجامدا‪ ،‬لەوانەیە‬ ‫ل��ە ئاكامی ئ��ەو حەماسە ناچارییەوە‬ ‫هاتبێت كە سەرچاوەكەی لە باڵوبوونەوەی‬ ‫ئەنگلۆسەكسۆنی ل��ە ك��ەن��داوی ف��ارس‬ ‫هەڵقواڵبێت‪ ،‬لە الیەكی ترەوە ئێران داوای‬ ‫لە هندستان كردوە كە فڕۆكە روسییەكانی‬ ‫جۆری مێگ و سیخۆی شەڕكەری هەیەو‬ ‫توانیویەتی ل��ەم ب���وارەدا شارەزاییەكی‬ ‫تەكنیكی ب��اش پەیدا بكات‪ ،‬بەشێك لە‬ ‫چاككردنەوەی فڕۆكەكانی بۆ دەستەبەر‬ ‫بكات‪ )1(،‬لە ك‪ .‬دووەمی ڕابردودا‪ ،‬ئێران‬ ‫و هندستان لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە ئێران‬ ‫سااڵنە بەبڕی ‪ 7.5‬ملیۆن تەن لە غازی‬ ‫سروشتی شل بداتە هندستان‪ ،‬بۆ ماوەی ‪25‬‬ ‫ساڵ بە بەهای ‪ 50‬ملیار یۆرۆ(‪.)2‬‬ ‫دەستپێكردنێك (ت��اڕادەی��ەك) هەمووال تیایدا‬ ‫سودمەند دەبن‪:‬‬ ‫پ��ڕۆژە گ��ەورەك��ەی ب��ۆری غ��از كە لە‬ ‫خواروی پارس «‪ »south pars‬لە ئێران‬ ‫دەستپێدەكات بەناو خاكی پاكستانەوە ڕا‬ ‫بۆ هندستان‪ ،‬كە توانراوە پێناسە بكرێت‬ ‫وەك بنەمایەكی چ��اوەڕوان��ك��راو بۆ ئەو‬ ‫ڕێككەوتنە‪ ،‬بەهاكەی بە نزیكەی ‪ 3‬ملیار‬ ‫ی��ۆرۆ مەزندە دەكرێت‪ ،‬ئەم پرۆژەیە بە‬ ‫دەنگ الیەنێكی گرنگی پێداویستییەكانی‬ ‫چاوەڕوانكراوەكانی دە ساڵی داهاتووی‬ ‫هندستان دێت‪ ،‬ئەوەش بەو مەرجە دێت كە‬ ‫ئەم كێشە گرنگە چارە بكات‪ :‬ئەم پڕۆژەیە‬ ‫ماوەی چەند ساڵە ماوەتەوە‪ ،‬بە تایبەتی‬ ‫نیودەلهی لەوە دەترسێت كە پاكستان لە‬ ‫كاتی جەنگی نێوان هندستان و پاكستان‬ ‫دا نەهێڵێت غ��ازەك��ە بگاتە هندستان‪،‬‬ ‫ئەمەش دەبێتە هۆكار بۆ زەرەرمەندبوونی‬ ‫ئابوری هندستان‪ ،‬لەڕاستیدا توانراوە بیر‬ ‫لە چارەسەرەكە بكرێتەوە‪ ،‬ئ��ەوەش بە‬ ‫ژێرئاو خستنی بۆرییە غازەكان بە درێژایی‬ ‫كەنارەكانی پاكستان‪ ،‬بەاڵم تێچوونەكەی‬ ‫زۆر گرانە‪ ،‬بە تەئكید پاكستان دووپاتی‬ ‫ئەوەی كردوەتەوە‪ ،‬كە ڕێگر نییە لە بەردەم‬ ‫ئەم پڕۆژەیەدا‪ ،‬بەاڵم بە تەنها بەرژەوەندی‬ ‫هاوبەشیان وا دەكات كە الیەنی پاكستانی‬ ‫ل��ەم پ��ڕۆس��ەی��ەدا م��س��ۆگ��ەر ب��ك��ات‪ ،‬كە‬

‫لەسەر ئاستی ستراتیژیدا یەكسان بن لە‬ ‫كاریگەرییان بەسەر یەكەوەو دەتوانێت‬ ‫بە شێوەیەكی مسۆگەر ئ��ەم مەترسییە‬ ‫بڕەوێنێتەوەو ڕێگا بە هندستان بدات غازی‬ ‫سروشتی بە نرخێكی ه��ەرزان لە ئێران‬ ‫بهێنێت‪.‬‬ ‫ئەمەش بەهۆی ئەو ڕۆڵەی كە پرۆژەی‬ ‫«باگلیهار ‪ »baglihar‬لە كشمیر دەتوانێت‬ ‫بیبینێت‪ ،‬كە كۆمەڵێ پڕۆژەی كەهرۆئاوی لە‬ ‫ناوچەی «چناب» لەسەر دروستكراوە‪ ،‬كە‬ ‫بەمزووانە بیناكەی تەواو دەبێت‪ ،‬ئەمەش‬ ‫ڕێگا بە هندستان دەدات كە ناوچەیەكی‬ ‫كشتوكاڵی گرنگی ژیاری پاكستانی وشك‬ ‫بكات‪ ،‬لە كاتێكدا ئەگەر پاكستان ڕێگا لە‬ ‫گەیشتنی غازی سروشتی بۆ هندستان بگرێت‬ ‫یان بە پێچەوانەوە دەتوانێت بەرگرییەكانی‬ ‫پاكستانی لە ناوچەی «سیالكوتە» بە‬ ‫بەتاڵكردنی كۆگاكانی تێكبدات‪)3(.‬‬ ‫ل��ەم ج��ۆرە دۆخ��ان��ەی وەك ئەمە كە‬ ‫هاوسەنگی هەڕەشەكەرن‪ ،‬تەنها مەترسی‬ ‫ڕووب��ەڕووب��وون��ەوە لە نێوان پاكستان و‬ ‫هندستان كەمناكاتەوە‪ ،‬بەڵكو دەبێتە‬ ‫هۆكاری بۆ بەرزكردنەوەی گرژییەكانی بە‬ ‫شێوەیەكی سەربازی و هەروەها مەترسی‬ ‫دووقات بوونەوەشیان لەئارادایە‪ ،‬هەروەها‬ ‫ن��اوچ��ەی كشمیر ب��ەه��ۆی ئ��ەو پ���ڕۆژەوە‬ ‫تایبەتییەی نیودەلهی‪ ،‬ئەگەر ناكۆكی‬ ‫ڕووبدات لەوانەیە لەم هاوكێشەیەدا زیانی‬ ‫ئابوری بەربكەوێت‪ ،‬ئەمەش وا دەكات‬ ‫خواستی سەربەخۆ بوون لەم ناوچەیەی‬ ‫كە زۆرینەیان مسوڵمان كەمبكاتەوە‪ ،‬كە‬ ‫دەكەوێتە ئەو ناوچەیەی كە گرژییەكانی‬ ‫نێوان پاكستان و هندستانی تیادایە‪.‬‬ ‫ه���ەردوو حكومەتەكانی هندستان و‬ ‫پاكستان ل��ە (‪ )17‬ی شوباتی ‪2005‬‬ ‫هەنگاوێكیان ب��ە ئ��اڕاس��ت��ەی قۆناغێكی‬ ‫ت���ازە ن��ا‪ ،‬ئ��ەوی��ش م��ۆرك��ردن��ی كۆتایی‬ ‫ڕێككەوتننامەیەك بوو سەبارەت بە بۆرییە‬ ‫غ��ازەك��ان‪ ،)4(.‬كۆمپانیای نیشتمانی بۆ‬ ‫ناردنە دەرەوەی غازی ئێرانی لەسەر ئەم‬ ‫نەخشەی بۆرییەكانی غاز ڕازی بووە‪،‬‬ ‫نیودەلهیش تەنها دراسەتێك سەبارەت بە‬ ‫توانای هێنانەدی ئەم پڕۆژەیە دەخاتەڕوو‪،‬‬


‫پاشان بۆ ڕێككەوتن لەسەر نرخی غازەكەش‬ ‫لە كاتی سەردانەكەی «ئایار»ی وەزیری‬ ‫نەوتی هندستان لە مانگی حوزەیرانی‬ ‫داهاتوو بۆ ت��اران دەبێت‪ ،‬هەروەها بۆ‬ ‫دەستكردنیشە بە پڕۆسەی دروستكردنی‪.‬‬ ‫ك��اردان��ەوەی واشنتۆن سەبارەت بەم‬ ‫دەستپێشخەرییە چی دەبێت؟ كە دەیەوێت‬ ‫ل��ەڕووی ئەو هەواڵنە بوەستنەوە كە لە‬ ‫پێناو التەریك كردنی ئێران لە ناوچەكە‬ ‫دەدرێن؟‬ ‫محافزكارە نوێیەكان خۆیان لە نێوان‬ ‫دوو ئاگردا دەبینییەوە لە ‪ 11‬ی سێپتەمبەری‬ ‫‪ 2001‬ب��ەدواوە زۆر بە ماستاوكردنەوە‬ ‫موجامەلەی ڕژێمی جەنەراڵ موش رفیان‬ ‫لە پاكستان ك��ردوە تا هاوڕێیان بێت لە‬ ‫«جەنگی دژ بە تیرۆر»‪ ،‬ئەمەشیان لە ڕێگای‬ ‫بەخشینی ملیۆنەها دۆالر وەك یارمەتی‬ ‫ئابوری و پێدانی فڕۆكەكانی جۆری ‪ f-16‬ی‬ ‫خاوەن توانای ئەتۆمی‪ ،‬ئەمەش هندستانی‬ ‫ناچار كردوە چاو بە سیاسەتی خۆی لە‬ ‫ب��واری بەرگریدا بخشێنێتەوە‪ ،‬جەنەراڵ‬ ‫موشەرەف تائێستا خوێندكارێكی باشە‪،‬‬ ‫بن الدن‪ ،‬حەمید كارازای و بازرگانەكانی‬ ‫هیرۆیینی ئەفغانستانی پاراستوە‪ ،‬ئایا بۆش‬ ‫ناچاری دەكات لە ڕێككەوتنە مەبدەئییەكانی‬ ‫پەیوەندیدار بە تێپەڕبوونی بۆرییەكانی غاز‬ ‫بە پاكستان پەشیمان ببێتەوەو دەست لە‬ ‫داهاتی ئەو ترانزێتە گرنگە هەڵگری هەروەها‬ ‫ئەو ئامرازە گرنگەی كە وەك فشار بۆ سەر‬ ‫هندستان بەكاردەهێندرێت؟‬ ‫دەزانرێت هەر لە دوای دانپیانانەكانی‬ ‫ئ���ەم دوای���ی���ەی «س��ی��م��وار ه��ێ��رش» كە‬ ‫تائێستا ل��ەالی��ەن واشنتۆنەوە تەئكیدی‬ ‫لێنەكراوەتەوە‪ ،‬ئەوەی پەیوەندی بە ئەتۆمی‬ ‫ئێرانەوە هەیە‪ ،‬ئەوا واشنتۆنی ناچاركرد‬ ‫كە دان بەو تەسوییەكردنە ئازاراوییەدا‬ ‫بنێت ئ��ەوی��ش ب��ە پ��اش��گ��ەزب��وون��ەوەی لە‬ ‫لێكۆڵینەوە كردن لەگەڵ «ئەحمەد خان»‪،‬‬ ‫باوكی بۆمبی ئەتۆمی پاكستان‪ ،‬لە پێناو‬ ‫زامنكردنی پشتیوانی پاكستان لە كارە‬ ‫جاسوسییەكان و دزەك��ردن��ەك��ان��ی دژ بە‬ ‫ئێران كە لە ئەفغانستانەوە ڕێكدەخرێن‪،‬‬ ‫لەڕاستیدا «ئەحمەد خ��ان» دان��ی ن��اوە بە‬

‫ئامانجەكانی لە ناوچەكە لەسەر پاكستان‬ ‫بكات‪ ،‬كە خۆی لە دەستبەسەرداگرتنی غازی‬ ‫ئێرانی دەبینێتەوە لە پێناو دەستەبەركردنی‬ ‫پێداویستییە زۆرەكانی‪ ،‬لە دواتریش ئیفالس‬ ‫پێكردنی ئەم ڕێككەوتنە سروشتییەی كە لە‬ ‫نێوان ئێران و هندستان هەیە‪.‬‬

‫لەسەر ئاستی‬ ‫سەربازیشدا‪،‬‬ ‫پەیوەندییەكانی‬ ‫هندستان و‬ ‫ئێران بەشێوە‬ ‫سنوردارییەكەی‬ ‫جاران هەر ماوەتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئارەزووی‬ ‫گەشەكردنی هەیە‬

‫گواستنەوەی بەڵگەنامە سەرەكییەكان بۆ‬ ‫بەرنامەی ئەتۆمی ئێران‪ ،‬بەاڵم ئاژانسی‬ ‫پرسگەی ناوەندی ئەمریكی لە توانایدا نییە‬ ‫لە عیراقەوە دەست بە كارەكانی بكات كە‬ ‫مقاوەمە بە شێوەیەكی بەرفراوان بااڵدەستە‪،‬‬ ‫كە ئەمەش هەمیشە هیچ بەدیلێك بۆ پاكستان‬ ‫ناهێڵێتەوە‪.‬‬ ‫هندستان ب��ە دوای ه��ێ��ورك��ردن��ەوەی‬ ‫ب��ارودۆخ��ە گ��رژەك��ەی ل��ەگ��ەڵ پاكستاندا‬ ‫دەگ��ەڕێ��ت‪ ،‬بە مەبەستی بەدەستهێنانی‬ ‫پێداویستییەكانی ب��ە غ���ازی سروشتی‬ ‫ب��ە كەمترین ن���رخ‪ ،‬وا پێدەچێت پاش‬ ‫لێدوانەكانی كۆندالیسا رایس لە بەردەم‬ ‫ئەنجومەنی پیران لە ك‪ ،‬دووەمی رابردودا‪،‬‬ ‫هندستان زۆر ن��ی��گ��ەران بێت‪ ،‬وەزی��ری‬ ‫دەول��ە ئ��ەوەی بۆ ڕوونكردنەوە كە واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆنترۆڵی عەمباری‬ ‫ئەتۆمی پاكستانی كردەوە بۆ رێگەگرتن لە‬ ‫دەستبەسەرداگرتنی ئیسالمییە ئسوڵییەكان‬ ‫لە كاتێكدا ئەگەر سەركەوتن لە داگرتنی‬ ‫م��وش��ەرەف ك��ە چەندینجار ل��ە هەوڵە‬ ‫تیرۆرییەكان كە لە مانگەكانی ڕاب��ردودا‬ ‫درابوو‪ ،‬ڕزگاری بوو (‪ ،)5‬نیودەلهی لەوە‬ ‫دەترسێت واشنتۆن گرەوی زیاترە بۆ گەیشتنە‬

‫سەرچاوەكان‪:‬‬ ‫‪ )1‬انڤر التقدیر ‪csis – iran and 1‬‬ ‫‪ – india extend their friendship‬ینایر‬ ‫‪2005‬‬ ‫‪India finds a $ 40 bn‬‬ ‫‪ )2‬‬ ‫‪ – friend in iran‬بقلم‪ :‬بهادراكومار ‪india‬‬ ‫‪ monitor، 14‬ینایر ‪2005‬‬ ‫‪Indus water treaty and gas )3‬‬ ‫‪ pipeline from iran to india‬بقلم‪ :‬هاری‬ ‫سود ‪ south asia analysis group‬فبرایر‬ ‫‪2005‬‬ ‫‪Xinhuanetlran to deliver‬‬ ‫‪ )4‬‬ ‫‪pipeline gas at Indian border 17‬‬ ‫فبرایر ‪2005‬‬ ‫‪India,s‬‬ ‫‪US-Pakistan )5‬‬ ‫‪ ،suspicions deepen‬بقلم سلگان شاهین‬ ‫‪ asia times online 27‬ینایر ‪2005‬‬

‫* ئەم وت��ارە لە مانگی ئ��ازاری ساڵی‬ ‫‪ 2005‬ن��وس��راوە‪ ،‬بۆیە بەگرنگمان زانی‬ ‫وەریبگێڕین تا‪:‬‬ ‫ لە خوێندنەوەكانی هەندێك لەو‬‫نوسەرانە بگەین كە چۆن دەڕواننە سیاسەتی‬ ‫ئەمریكاو ئێران و واڵتانی تری ناوچەكە‪،‬‬ ‫هەروەها بزانین تا چەند بۆچوونەكانیان‬ ‫ڕاست دەردەچن‪.‬‬ ‫ هەروەها بابەتێكە هێشتا تاموچێژی‬‫خۆی ماوە بەهۆی دەوڵەمەندی زانیارییەكان‬ ‫و خوێندنەوەیەكی جیاواز لەوانی تر‪.‬‬ ‫** ئارتیر لۆبیك‪ :‬ڕۆژنامەنوسێكی‬ ‫فەڕەنسی تایبەتمەندە لە بواری كاروباری‬ ‫سەربازی و كاروباری وزەدا‪.‬‬ ‫*** «‪ »Shiite half moon‬ئێمە بە‬ ‫ناوچەكانی شیعەنشین بەكارمانهێناوە‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪59‬‬


‫بەراشكاوی لەگەڵ عەبدوڵاڵ حەسەن زادە‪،‬‬ ‫سكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‪:‬‬

‫هەڵە سیاسیەكان‬ ‫لەمێژووی حزبی دیموكراتدا‬ ‫بە خۆشی خۆمان لە قەندیل‬ ‫نەهاتینە خوارەوە‬

‫سـ‬

‫سااڵنە لە ‪25‬ی گەالوێژ‬ ‫(‪16‬ی ئ����اب)دا‪ ،‬ساڵیادی‬ ‫حزبی دیموكراتی كوردستان‬ ‫دەك��رێ��ت��ەوە‪ ،‬ئەمساڵیش ‪ 68‬ساڵ‬ ‫بەسەر تەمەنی «حزبی دیموكرات‬ ‫«دا ت��ێ��دەپ��ەڕێ��ت‪ ،‬ح��زب دیموكرات‬ ‫وەك یەكێك لە بەتەمەنترین حزبە‬ ‫ك��وردی��ی��ەك��ان ل��ە م���اوەی دەیەكانی‬ ‫رابردودا قۆناغی جۆراوجۆری بڕیوەو‬ ‫لە زۆر الی��ەن��ەوە دەك��رێ قسەی لە‬ ‫سەر بكەین‪ .‬لە مێژووی ئەم حزبەدا‬ ‫كۆمەڵێك پرسیار ه��ەن‪ ،‬رەنگە تا‬ ‫ئێستا الی زۆر ك��ەس جێی رەخنە‬ ‫ب��ن و كەوتبێتە ب��ەرب��اس‪ ،‬ی��ان لە‬ ‫راستیدا پرسیاری زۆرێ��ك لە ئێوە‬ ‫بێ‪ .‬لە دیدارێكی تایبەتدا كۆمەڵێك‬ ‫پرسیاری كلیدییمان لەسەر مێژووی‬ ‫حزب دیموكرات (لە دامەزراندنییەوە‬ ‫تا ئێستا)لەگەڵ مامۆستا « عەبدوڵاڵ‬ ‫حەسەن زادە» سكرتێری پێشووی‬ ‫حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‬ ‫خستە بەرباس‪.‬‬

‫دیمــــــانە‪ :‬مادح ئەحمەدی‬

‫‪60‬‬


‫* مامۆستا زۆر سپاس بۆ ئەم دەرفەتە‬ ‫لە ماوەی چوار دەیەی رابردودا جەنابت‬ ‫لە حزب دیموكراتدا بەردەوام لە لوتكەدا‬ ‫بووین و رۆڵی سەرەكیت هەبووە‪ .‬لەم‬ ‫رووەوە بێگومان ئ��اگ��اداری زۆرب��ەی‬ ‫نهێنییەكانی ئەم حزبەی‪ ،‬بەاڵم تا ئێستا‬ ‫شتێكی زۆر سەیرو سەمەرەو نهێنی كە‬ ‫پێویست بێ باس بكرێ و خەڵك بیزانێ‬ ‫باستان نەكردوە‪ .‬هەر نهێنییەكیش ‪30‬‬ ‫ساڵ بە سەریدا تێ¬پەڕی باری نهێنی‬ ‫خۆی لە دەست دەدا‪ .‬رەنگە لە داهاتوودا‬ ‫كۆمەڵێك كەس ئەو شتانە چەواشە بكەن‪.‬‬ ‫پێتو¬انییە باشتر وایە ئەگەر نهێنییەك‬ ‫لە گۆڕێدایە لە زمانی كەسانێكی وەك‬ ‫جەنابتەوە باس بكرێ و بگوازرێتەوە بۆ‬ ‫نەوەكانی داهاتوو؟‬ ‫ منیش سپاستان دەكەم بۆ پێكهێنانی‬‫ئەم دەرفەتە‪ ،‬چونكە لە بەرابەری ‪25‬ی‬ ‫گ��ەالوێ��ژ (س��اڵ��ڕۆژی دام��ەزران��ی حزب‬ ‫دیموكراتی كوردستان)داین‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫ئەمساڵیش ساڵێكی یوبیلییە پیرۆزبایی‬ ‫لە ئێوە‪ ،‬لە هەموو ئەندامانی حزب‬ ‫دی��م��وك��رات��ی ك��وردس��ت��ان و ل��ە هەموو‬ ‫كۆمەاڵنی خەڵكی كوردستان دەكەم‪.‬‬ ‫ئەوەی باست كرد لەبارەی مەسەلەی‬ ‫نێو حزبەوە و نهێنییەك كە لە نێو حزب‬ ‫دیموكراتی كوردستان دایە یان لە نێو‬ ‫بزوتنەوەی ك��ورددا هەبێ‪ ،‬پێموایە لە‬ ‫حزب سیاسیدا و یەك ل��ەوان لە حزب‬ ‫دیموكراتی كوردستان دا نهێنی ئەوەندە‬ ‫زۆر نییە‪.‬‬ ‫چۆن ئەوەندە زۆر نییە؟‬ ‫• ‬ ‫ چونكە ئەو بەرنامەیەكی نییە لە‬‫پشتی سەری خەڵكەوە بێ‪ ،‬حزب سیاسی‬ ‫هەر بەرنامەیەكی هەیە‪ ،‬بۆ ئەوەیە بە‬

‫ئەوە هەڵەیە بڵێین‬ ‫ئەم حزبە هەڵەی‬ ‫نەبووە‪ ،‬دیارە هەڵەی‬ ‫هەبووە‪ .‬رەنگە‬ ‫كارێكی كردبێ‬ ‫كە لە كاتی‬ ‫خۆیدا هەڵە بووبێ‬ ‫و بڕیاری واشی دابێ‬ ‫كە دروست بووبێ‪،‬‬ ‫بەاڵم لە درێژەدا‬ ‫رەنگە نادروست‬ ‫بووبێ‬ ‫خەڵكی بڵێ و تەبلیغی لەسەر بكا حزب‬ ‫سیاسی لەوەدا سەر دەكەوێ كە بتوانێ‬ ‫شتەكانی بە خەڵكی بڵێ و خەڵكی لێ‬ ‫تێبگەیەنێت‪.‬‬ ‫* ب��ەه��ەر ح��اڵ ئ��ەم حزبە خ��اوەن‬ ‫كۆمەڵێك پەیوەندییە؟‬ ‫ل��ە پ��ەی��وەن��دی��ی ل��ەگ��ەڵ ئ��ەم الو‬‫ئەوالدا رەنگە هەندێ نهێنی بێتە پێش‪،‬‬ ‫ئ��ەوەی ل��ەس��ەرەت��ادا باستكرد لە دوو‬ ‫سێ الیەنەوە بۆ حزبێكی سیاسی لەگەڵ‬ ‫دەوڵ��ەت��ان جیاوازیی هەیە‪ .‬یەكەم بۆ‬ ‫حزبێكی سیاسیی بە قەوڵی ئێرانییەكان‬ ‫منحلە (هەڵوەشاوە) و نایاسایی لەگەڵ‬ ‫دەوڵەتان جیاوازی هەیە‪.‬‬ ‫* هەڵبەت لە ئێرانییەكان دا‪ ،‬تەنیا‬ ‫كۆماری ئیسالمی ئ��ەوە (ح��زب منحلە)‬ ‫دەڵێ‪.‬‬ ‫ نا‪ ،‬لە پێش كۆماری ئیسالمیدا‬‫دەس��ت��ەواژەی «منحلە»مان ه��ەب��ووە‪،‬‬ ‫ئەگەر بۆ حزبی دیموكراتی كوردستانیش‬ ‫نەبووبێ ئەوا بۆ حزبەكانی دیكە هەبووە‪،‬‬

‫بۆ وێنە بۆ یەكەمینجار دەس��ت��ەواژەی‬ ‫«ح��زب منحلە» ب��ۆ ح��زب «ت���ودە» لە‬ ‫زەمانی شادا بەكار دەب��را‪ ،‬ئەمە گرنگ‬ ‫نییە‪ ،‬بەاڵم جیاوازی بۆ حزبێكی سیاسی‬ ‫لەگەڵ دەوڵەتان هەیە‪ .‬لە دەوڵەتانیشدا‬ ‫وا نییە كە ه��ەر نهێنییەك تەنیا ‪30‬‬ ‫ساڵ بەسەریدا تێ¬پەڕی ب��اری نهێنی‬ ‫خۆی لەدەست دەدا‪ .‬ئ��ەوان (دەوڵەتان)‬ ‫رادەبەندی تایبەتی خۆیان هەیە‪ .‬هەندێك‬ ‫نهێنییان هەتا ‪ 100‬ساڵیش هەر ئاشكرا‬ ‫ناكەن‪ .‬هەندێكیش كەمتر‪ ،‬تا دەگاتە ‪30‬‬ ‫ساڵ و رەنگە هەندێ بابەتیش لە گۆڕێدا‬ ‫بێ كە زووتر لە ‪ 20‬ساڵ و تەنانەت ‪10‬‬ ‫ساڵیش ئاشكرا بكرێ‪.‬‬ ‫* باشە هەندێ كەس یا هەندێ لە‬ ‫بەرپرسان ( بۆ وێنە س��ەرۆك وەزی��ر‪،‬‬ ‫وەزیر‪ ،‬سەرۆكی حزب یا هەندێ كەس كە‬ ‫بەرپرسایەتیی جۆراوجۆریان هەیە) دوای‬ ‫بەرپرسایەتییەكەیان زۆربەی نهێنییەكان‬ ‫دەدركێنن‪.‬‬ ‫ بەڵێ‪ .‬زۆر شتی خۆیان دەنوسن‬‫و مافی خۆیانە‪ ،‬بەاڵم ئەوانیش مافی‬ ‫ئەوەیان نییە كە چوارچێوە گشتییەكە‬ ‫بشكێنن‪ ،‬ئ��ەوان��ی��ش بێگومان ئ��ەوە‬ ‫دەپارێزن‪.‬‬ ‫*ب���ەاڵم ئ���ەوەی ئێمە ت��ا ئێستا لە‬ ‫جەنابتمان لەسەر رابردو مێژووی حزب‬ ‫بینیوە‪ ،‬هەر ئەو شتانەیە كە لە «نیو‬ ‫سەدە تێكۆشان»دا لەسەر رابردوی حزب‬ ‫باست كردوە‪.‬‬ ‫ من جاری دیكەش ئەو پرسیارەم‬‫لێ كراوە‪ ،‬بەاڵم مەسەلەكە ئەوەیە دەڵێم‬ ‫ئ��ەوەی پەیوەندیی بە خ��ۆم��ەوە هەیە‬ ‫و ئەگەر كاریگەری تەنیا لەسەر خۆم‬ ‫بوایە رەنگە هیچ باكم نەبوایە كە هەموو‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪61‬‬


‫شتێك بڵێم‪ ،‬بەاڵم بە مەرجێك قازانج و‬ ‫زەرەرەكانی تەنیا بهاتایەتەوە سەر خۆم‪،‬‬ ‫بەاڵم كاتێ كە كاریگەرییەكانی دركاندنی‬ ‫هەندێ شت (كە لە كاتی خۆیدا بە نهێنی‬ ‫م��اوەت��ەوە) دەكەوێتەوە س��ەر حیسابی‬ ‫ن��ەت��ەوەی ك���وردو ب��زوت��ن��ەوەی ك��وردو‬ ‫بەتایبەتی حزب دیموكراتی كوردستان لە‬ ‫پەیوەندییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەكانی‬ ‫دا‪ ،‬ئیدی مافی ئەوەم نییە ئاشكرای بكەم‪.‬‬ ‫بەتایبەتی ك��ە ب��اوەڕم��وای��ە تەنانەت‬ ‫لە پەیوەندی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی‬ ‫و كۆمەاڵیەتییش¬دا‪ ،‬وەختێ دۆستێك‬ ‫نهێنییەكی ل��ەگ��ەڵ م��ن ب��اس ك��ردوە‪،‬‬ ‫لەبەرئەوە بووە زۆر لێك نزیك بووین و‬ ‫هاوڕیێ یەكتری بووین و باوەڕی پێمبووە‪،‬‬ ‫ئەگەر رۆژێك دۆستایەتییەكەشمان تێك‬ ‫بچێ من مافی ئەوەم نییە ئەو نهێنییانە‬ ‫بدركێنم‪.‬‬ ‫* مامۆستا ئ��ەوە ج��ی��اوازە لەگەڵ‬ ‫حزبێكی سیاسی‪.‬‬ ‫ من بۆیە نهێنیم لە ال بووە‪ ،‬چونكە‬‫بەرپرسایەتیم هەبووە‪ ،‬ئێستا كە من لە‬ ‫سەدری بەرپرسایەتی دا نەماوم‪ ،‬مافی‬ ‫ئەوەم نییە كە ئەو نهێنیەی لە المە‪ ،‬بەبێ‬ ‫ئیزنی حزبەكەی خۆم ئاشكرای بكەم‪.‬‬ ‫ئەو شتانەی كە ئەگەر نهێنی ب��وون و‬ ‫پارێزراون و دەبێ ئاشكرا بكرێن‪ ،‬پێموایە‬ ‫ئ��ەوە تەنیا لە چوارچێوەی دەسەاڵتی‬ ‫ئۆرگانی رێبەریی حزب دایە كە هەندێك‬ ‫ل��ەو شتانە كە پێیوایە ئێستا وەختی‬ ‫هاتوە بۆ خەڵكیان باس بكا‪ ،‬باسیان بكا‪.‬‬ ‫* بەاڵم مامۆستا‪ ،‬مەسەلەكە ئەوەیە‬ ‫كە ئەگەر ئەوشتانەی لە زمانی كەسانێكی‬ ‫وەك جەنابتانەوە كە رۆڵت هەبووە لە‬ ‫مێژووی حزبدا و لە شتەكان ئاگاداری بۆ‬ ‫نەوەكانی داهاتوو نەگوازرێتەوە رەنگە‬ ‫كەسانێك پەیدا بن ئەو شتانە چەواشە‬ ‫بكەن؟‬ ‫ ئەگەر شتێك الی من هەبێ و لە‬‫ئەرشیفی حزبدا نەبێ ئەوا حزبەكە دەتوانێ‬ ‫لە من و كەسانێكی وەك من وەریبگرێ و‬ ‫لە ئەرشیفی حزب دا بمێنێ‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫حزب لە وەختی خۆیدا بیڵێ‪ .‬ئەوە بەو‬

‫‪62‬‬

‫مانایە نییە كە پیاو زمانی گرێ بداو‬ ‫هیچ شتێك باس نەكا‪ ،‬جاریوابووە من و‬ ‫كەسانی دیكەش شتی وامان باسكردوە كە‬ ‫بۆ یەكەمینجار باسكراوە‪ ،‬بەاڵم النیكەم‬ ‫بە لێكدانەوەی خۆمان پێمانوابووە كە‬ ‫ئەوەندە زیان ناگەیەنێ‪ .‬بەو حاڵەش من‬ ‫دوبارە دەڵێم رەنگە شتی وا هەبێ ئەگەر‬ ‫لە منی بپرسن مافی ئەوە بە خۆم نەدەم‬ ‫زیاتر لەوەی تا ئێستا وتومە بیڵێم‪.‬‬ ‫* مامۆستا با بچینە سەر ت��ەوەری‬ ‫سەرەكیی باسەكە كە كۆمەڵێك پرسیارە‬ ‫ل��ەس��ەر م���ێ���ژووی ح���زب ل��ە قۆناغە‬ ‫جیاوازەكان دا‪ ،‬ئەگەر بە پرسیارێكی‬ ‫گشتی دەس��ت پێبكەین‪ ،‬بە لەبەرچاو‬ ‫گرتنی مێژووی حزب جەنابت پێتوایە‬ ‫زەقترین و دی��ارت��ری��ن ه��ەڵ��ەی «ح��زب‬ ‫دیموكرات (چ لەرووی تاكتیكییەوە و چ‬ ‫لە رووی ستراتیژییەوە) كامەیە؟‬ ‫ من پێموایە ئ��ەو پرسیارە هەم‬‫لە وەختێكی خراپدا و هەم لە كەسێكی‬ ‫نامناسب دەكرێ‪.‬‬ ‫* بۆچی ؟‬ ‫ ڕەنگە لەم ماوە كەمەدا بابەتەكە‬‫لێك نەدرێتەوە‪ ،‬ب��ەاڵم وەك جارێكی‬ ‫دی��ك��ەش ل��ە ی����ادی ل��ە س��ێ��دارەدان��ی‬ ‫«پێشەوا قازی محەممەد»دا وتم‪ :‬ئەمڕۆ‬ ‫كۆبووینەتەوە بۆ رێزگرتن لە قازی‬ ‫محەممەد و كۆماری كوردستان‪ ،‬نە بۆ‬ ‫تەحلیل و لێكدانەوە‪ .‬لە هەمووی گرنگتر‬ ‫ئەندامێكی حزب دیموكراتی كوردستان‬ ‫شاهیدێكی باش نییە بۆ ق��ەزاوەت كردن‬ ‫لەسەر ئ��ەو بابەتە‪ .‬ئ��ەوە ئەركی ئەو‬ ‫كەسانەیە كە یەكەم سەرقاڵی لێكدانەوەو‬ ‫تەفسیرن و پاشانیش بێ الیەنن و ئەندامی‬ ‫حزب نین و لە هەمانكاتیشدا دژی حزبش‬ ‫نین و مونسیفانە قەزاوەت دەكەن‪ .‬ئەویش‬ ‫نەك هەر لەمالوال بپرسن‪ ،‬ئەوانەی كە‬ ‫دەیانەوێ ق��ەزاوەت بكەن دەبێ هەم لە‬ ‫كەسانی حزب‪ ،‬هەم لە دۆستانی حزب‬ ‫و تەنانەت هەم لە كەسانی دژی حزبیش‬ ‫بپرسن‪ .‬بۆ وێنە دۆستێك هەبوو تێزەكەی‬ ‫لەسەر دكتۆر قاسملو بوو‪ .‬زۆر دەهاتە‬ ‫الی من‪ ،‬زۆر جار داوام لێدەكرد بچێتە‬

‫الی ئ��ەو كەسانەش كە پێیوایە دكتۆر‬ ‫قاسملویان خۆش نەویستوەو دژی دكتور‬ ‫قاسملو بوون‪ ،‬لەوانیش بپرسێ‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەو دەیەوێ بە دوای حەقیقەتدا بگەڕێ‬ ‫و نەهاتووە ببێتە ئەندامی حزب و ئەو‬ ‫هەقەشی هەیە‪.‬‬ ‫* ببوورە قسەكەشم پێبڕیت‪ ،‬ئێمە لەم‬ ‫كاتەدا كە دەمانەوێ هەندێ شت بوروژێنین‬ ‫و ی��ان كۆمەڵێك شت بخەینەڕوو‪ ،‬لە‬ ‫راستیدا دەمانەوێ لە روانگەیەكی دیكەوە‬ ‫خوێندنەوە بۆ رابردوی حزب دیموكرات‬ ‫بكەین‪ .‬بۆ ئ��ەوەی ئەگەر هەڵەیەك لە‬ ‫مێژووی حزب دا هەبووە‪ ،‬ببێ بە ئەزمون‬ ‫بۆ رێبەریی ئێستای حزب و بۆ نەوەكانی‬ ‫داهاتوو‪ .‬دەمانەوێ لەمڕووەوە بچینە نێو‬ ‫باسەكە‪ ،‬بەاڵم ئایا ئێستا پێتوایە حزب‬ ‫هیچ هەڵەیەكی نەكردوە؟‬ ‫دەبێ پیاو زۆر دەمارگرژ (تەنانەت‬‫لە دەمارگرژیش ب��ەوالوەت��ر) بێت‪ ،‬كە‬ ‫پێیوابێ ح��زب��ەك��ەی هیچ هەڵەیەكی‬ ‫نەكردوە‪ ،‬جاروبار ئەو شتانەی كە بە‬ ‫هەڵە دەگیرێن كەموكوڕییان تێدایە‪،‬‬ ‫یەكێك كە ئێستا لە سەدەی ‪21‬دا دەژی‬ ‫لەسەر سەرەتاكانی سەدەی بیستەم یان‬ ‫تەنانەت سەدەی نۆزدەیەم قەزاوەت دەكا‬ ‫و دەڵێ ئەو شتە هەڵە بوو بە فیكر و ئەقڵی‬ ‫ئێستا هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەر‬ ‫ئەو كارانەی ئەو كات‪ ،‬كەمێك زاڵمانەیە‪.‬‬ ‫رەنگە ئەو كەسەی كە ئێستا لە سەر فاڵن‬ ‫كاری فاڵن كەسایەتیی مێژوویی‪ ،‬یان فالن‬ ‫حزب سیاسی رەخنەیەكی هەیە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫بۆخۆی لەو وەختەدا ژیابایە‪ ،‬هەمان كاری‬ ‫كردبایە كە ئەو رێبەرە كردویەتی‪ .‬ئەگەر‬ ‫لە هەمان پۆستیشدا بوایە‪ .‬كەوابوو‪،‬‬ ‫بابەتەكە بەو شێوەیە نییە‪ ،‬كە كەسێك‬ ‫ئێستا دابنیشێ و ئەو مافە بەخۆی بدا كە‬ ‫بڕیار لەسەر مێژووی دەیان ساڵ و سەدان‬ ‫ساڵی پێش خۆی بدا‪ .‬ئەوە هەڵەیە بڵێین‬ ‫ئەم حزبە هەڵەی نەبووە‪ ،‬دیارە هەڵەی‬ ‫هەبووە‪ .‬رەنگە كارێكی كردبێ كە لە كاتی‬ ‫خۆیدا هەڵە بووبێ و بڕیاری واشی دابێ‬ ‫كە دروست بووبێ‪ ،‬بەاڵم لە درێژەدا رەنگە‬ ‫نادروست بووبێ‪ .‬دەبێ شتی واش هەبێ‬


‫لە مێژووی حزب دیموكراتی كوردستانیش‬ ‫دا‪ .‬بۆ وێنە شتێكی بەرنامەییمان ئەمڕۆ‬ ‫دان��اوە‪ ،‬سبەینێ پێمانوابووە دروست‬ ‫نییە‪ ،‬لە كۆنگرەیەكی دیكە دا لە بەرنامەدا‬ ‫گۆڕیومانە و دروستەكەیمان داناوە‪.‬‬ ‫ت��ەن��ان��ەت ئ��ەگ��ەر خ��ۆش��م رووت‬ ‫بكەمەوە لە ئەندامێتی حزب دیموكراتی‬ ‫كوردستانیش‪ ،‬وەك��و كەسێك خۆی بە‬ ‫دڵسۆزی بزوتنەوەی كورد دەزانێ‪ ،‬ئاوا‬ ‫بمەوێ داوەری بكەم وا تێناگەم كە حزبی‬ ‫دیموكرات لە ماوەی ‪ 65‬ساڵ تێكۆشانی‬ ‫سیاسیی خۆیدا هەڵەی ستراتیژیی كردوە‪.‬‬ ‫هەندێك كەس هەن كە پێیانوایە یەكە ‌م‬ ‫ه��ەڵ��ەی ستراتیژیی ح��زب دیموكراتی‬ ‫ك��وردس��ت��ان ئ��ەوە ب���ووە‪ ،‬ك��ە وەختێك‬ ‫دامەزراو هاتە جێگای كۆمەڵەی «ژ‪.‬ك»‬ ‫دروشمی «كوردستانی گەورە»ی گۆڕی بۆ‬ ‫«خودمختاری»‪ .‬من پێموایە ئەوە هەڵە‬ ‫نەبووە‪ ،‬بەڵكو بەرهەمی لێكدانەوەیەكی‬ ‫ق��وڵ��ی س��ی��اس��ی ب����ووە‪ .‬ل��ە ئ��اك��ام��ی‬ ‫لێكدانەوەی ئەو پارامێترانەدا بووە كە بە‬ ‫دەروبەریەوە بوون (لە نێوخۆی ئێران‪ ،‬لە‬ ‫كوردستان‪ ،‬لە ناوچەكە و لە جیهان) واتە‬ ‫بەرچاوڕوونییەكی زیاتری هەبووە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەوەی كردوە‪ .‬تا ئێستاشێ لەگەڵ بێ‪،‬‬ ‫مافی كوردستانی گەورە و سەربەخۆیی‪،‬‬ ‫مافێكی بێ ئەمالو ئەوالی نەتەوەی كوردە‪.‬‬ ‫بە باوەڕی من هیچ گوناح نییە‪ ،‬كە كورد‬ ‫ئارەزووی سەربەخۆیی و یەككەوتنەوەی‬ ‫واڵت��ەك��ەی بكا‪ .‬ب��ەاڵم وەك��و دروشمی‬ ‫ستراتیژی بێتە گ��ۆڕێ هەتا ئێستاش‬ ‫واتێدەگەم دروشمی چارەسەركردنی پرسی‬ ‫كورد لە چوارچێوەی ئەو واڵتانەدا كە‬ ‫كوردیان لێ دەژی‪ ،‬دروشمێكە كە لەباری‬ ‫سیاسی و دیپلۆماسییەوە گونجاوترە‪.‬‬ ‫* مامۆستا جگە لەمانە‪ ،‬پێمانخۆشە‬ ‫ئاماژە بە هەڵەیەك بكەن كە بۆخۆشتان‬ ‫قبووڵتانە؟‬ ‫ من ئ��ەوەم ك��ردە پێشەكییەك بۆ‬‫ئەوەی ئەوە بڵێم ئەگەر بڵێم وەكو هەڵەی‬ ‫تاكتیكی رەنگە كەمێك باری عاتیفیی تێدا‬ ‫هەبێ‪ .‬بە باوەڕی من گەورەترین هەڵەی‬ ‫تاكتیكی كە لە مێژووی حزب دیموكرات¬دا‬

‫ك���راوە و دەك���رێ بڵێین رێ��ب��ەری حزب‬ ‫كردویەتی نەك ت��اك‪ ،‬ئەوەبوو كە بە‬ ‫پێچەوانەی هەموو ئەزمونەكان‪ ،‬بە‬ ‫پێچەوانەی هەموو ئەو شتانەی كە لە‬ ‫نێو حزبدا گەاڵڵە ك��راب��وون‪ ،‬رێبەریی‬ ‫حزب (بەواتای دەفتەریی سیاسی) باوەڕی‬ ‫بە كۆماری ئیسالمی كردو ئامادەبوو بە‬ ‫شێوەی نهێنی وتووێژی لەگەڵ بكا كە‬ ‫لە ئاكامدا لە دەستدانی دكتور قاسملوی‬ ‫لێ¬كەوتەوە‪ .‬ئاخر هەڵەی گەورە دەڵێن‬ ‫دوو جۆرە‪ :‬یەكیان هەڵەیەكە كە قەرەبوو‬ ‫ناكرێتەوە‪ .‬یەكی دیكەشیان هەڵەی بچوك‬ ‫بێ‪ ،‬واتە ئەوەندە نەبێ‪ ،‬بەاڵم ئەویش‬ ‫ئەگەر دووپات بێتەوە هەر گەورەیە‪ .‬باشە‬ ‫ئەوە هەڵەیەك بوو كە بە هیچ شێوەیەك‬ ‫قەرەبوو ناكرێتەوە‪ .‬هەڵەیەكمان كردوە‬ ‫كە گەورەترین رێبەری حزبمان و كەسی‬ ‫یەكەممان تێدا ل��ەدەس��ت��داوە‪ .‬پێموایە‬ ‫هەڵەیەكی یەكجار ك��وش��ەن��دەب��وو بە‬ ‫مانای واقیعی‪ ،‬چونكە ئەوە نییە تیرۆر‬ ‫كرا‪ .‬دیارە ئەوە هەڵەیەكی تاكتیكییە‪،‬‬ ‫هەڵەیەكی ستراتیژیكی نییە‪ .‬هێڵە‬ ‫ستراتیژییەكە باوەڕ بە چارەسەركردنی‬ ‫پرسی كورد بە شێوەی ئاشتیخوازانەیە‬ ‫كە حزب دیموكراتی كوردستان هەر لە‬ ‫سەرەتاوە تا ئێستا باوەڕی پێی هەبووە‪.‬‬ ‫بە ب��اوەڕی من ئەوە لە جێ خۆیەتی و‬

‫هیچ هەڵەی تێدا نییە‪ .‬ب��ەاڵم ئ��ەوە كە‬ ‫ئ��ەو تێكنیكەمان بۆ وتووێژ هەڵبژارد‬ ‫ئەوە هەڵەیەكی مێژوویی بوو‪ .‬پێمخۆشە‬ ‫ئەوەش بڵێم كە زۆر جار موخالیفانی حزب‬ ‫یان بڵێین ئەوانەی لە دەرەوەی حزبن و‬ ‫ئاگایان لێ نییە ئەو تۆمەتە لە دكتۆر‬ ‫قاسملو دەدەن (بەنوسراو) كە گوایە دكتۆر‬ ‫قاسملو بێ پرسی هەموو حزب دیموكرات‬ ‫چووە لەگەڵ نوێنەرانی كۆماری ئیسالمی‬ ‫دانیشتووە‪ .‬من جاری دیكەش وتومە و‬ ‫ئێستاش جارێكی دیكە دوپاتی دەكەمەوە‬ ‫كە بە هیچ جۆرێك وا نییە‪ .‬دەفتەریی‬ ‫سیاسی بە تەواوی ئاگای لەو مەسەلەیە‬ ‫هەبووە‪.‬‬ ‫پێموایە هەڵەی گ��ەورەت��ر ل��ەوەش‬ ‫(دیسان تاكتیكی) ئەوە بوو كە مەرحومی‬ ‫دكتۆر سەعید‪ ،‬ب��ەداخ��ەوە توشی بوو‬ ‫ئەویش بۆیە گەورەتر بوو‪ ،‬چونكە پاش‬ ‫ئەو ئەزمونە كردی‪ ،‬بەاڵم كە ناوی ئەو‬ ‫نابەم‪ ،‬لەبەرئەوەیە یەكەم ئەو هەڵەیە‬ ‫هی دەفتەریی سیاسی نەبوو‪ ،‬دەفتەریی‬ ‫سیاسی هەر ئاگاداری ئەو بابەتە نەبوو‪.‬‬ ‫ئ��ەو ل��ەوێ دانیشتبوو‪ ،‬لەپاشان ئەو‬ ‫نەچوو بوو لەگەڵ دوژم��ن دابنیشێ‪ .‬بە‬ ‫نییەتێكی خێرخوازانە لەگەڵ ژمارەیەك‬ ‫ئۆپۆزیسیۆنی‬ ‫كەسایەتییەكانی‬ ‫ل��ە‬ ‫كۆماری ئیسالمی دانیشت كە تیرۆری‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪63‬‬


‫لێ¬كەوتەوە‪ .‬دیارە لەوەشدا دیسان هەر‬ ‫هەڵەی دكتۆر سەعید هەبوو‪ .‬دواتر زانیم‬ ‫پۆلیسی ئەڵمانیا داوای لێكردبوو كە‬ ‫ئیسكۆرتی بۆ دابنێ‪ ،‬بەاڵم بۆ خۆی قبوڵی‬ ‫نەكردبوو‪ .‬ئ��ەوە دیسانەوە هەڵەیەكی‬ ‫گ��ەورەی��ە‪ ،‬كە لە دەستدانی گیانی لێ‬ ‫كەوتەوە‪ .‬ئەویش گیانی كێ؟ شەخسی‬ ‫یەكەمی حزب كەوابێ هەڵەی كوشەندەیە‪،‬‬ ‫بەمانای تەواوی وشەیە‪.‬‬ ‫* ئەم هەڵەیەی كە ئێستا ئاماژەتان‬ ‫پێ¬كرد‪ ،‬واتە ئەوەی كە لە مەسەلەی‬ ‫ت��ی��رۆری دك��ت��ۆر ق��اس��م��ل��ودا ه��ەم��ووی‬ ‫دەفتەری سیاسی لەو قۆناغەدا هەڵەی‬ ‫كرد و لە مەسەلەی تیرۆری دكتۆر سادق‬ ‫شەرەفكەندی دا‪ ،‬دكتۆر شەرەفكەندی خۆی‬ ‫هەڵەی كردوە‪ ،‬پێتوایە ئەمە لە مێژووی‬ ‫حزبدا دوپات بێتەوە؟‬ ‫ هیوادارم قەت دووپات نەبێتەوە‪.‬‬‫جارێك ل��ەالی��ەن بەشی فارسی رادی��ۆ‬ ‫ف��ەران��س��ەوە ب��ۆ وتووێژێكی رادی��ۆی��ی‬ ‫ب��ان��گ��ه��ێ��ش��ت ك����راب����ووم‪ .‬ی��ەك��ێ��ك لە‬ ‫پرسیارەكانیان ئ��ەوە ب��وو ك��ە لێیان‬ ‫پرسیم‪ :‬دەبینین پاسەوان و ئیسكۆرت یا‬ ‫گاردێكی زۆرت بە دەورەوەی��ە‪ .‬بۆ وایە؟‬ ‫ئ��ەو شیعرەی «روودەك���ی»م هێنایەوە‬ ‫كە دەڵ��ێ‪« :‬ه��ر كە ناموخت از گزشت‬ ‫روزگار‪ ،‬هیچ ناموزد از هیچ أموزگار»‪.‬‬ ‫گوتم ئێمە دوو كەس لە رێبەرانمان لەو‬ ‫رێگایەوە لەدەستداون‪ ،‬كەوابێ نابێ ئەوە‬ ‫دووپ��ات بێتەوە‪ ،‬بەتایبەتی نابێ رێگا‬ ‫بۆ سەركەوتنی دوژمنی حزبەكەمان و‬ ‫نەتەوەكەمان خۆش بكەین‪.‬‬ ‫* مامۆستا با بێینە سەر پرسیارێكی‬ ‫دیكە‪ .‬پ��اش رووخ��ان��ی كۆمار بازنەی‬ ‫رێكخستنەكانی حزب دیموكراتی كوردستان‬ ‫بەر تەسك دەبێتەوە‪ .‬ئەگەر ئێمە چاو‬ ‫لە مێژوو بكەین‪ ،‬دەبینین لە كۆمەڵەی‬ ‫«ژ‪.‬ك» دا بازنەی رێكخستنەكانی بەرین‬ ‫بووە‪ .‬بۆ وێنە‪ :‬لە ناوچەكانی خوارەوەی‬ ‫رۆژهەاڵتی كوردستان (كرماشان و‪)....‬‬ ‫كۆمەڵەی «ژ‪.‬ك»بۆ كاروباری كرماشان‪،‬‬ ‫ئیالم و تەنانەت خوارەوەتریش‪ ،‬نوێنەری‬ ‫تایبەتی خ��ۆی ه��ەب��ووە‪ .‬ل��ە كۆماری‬

‫‪64‬‬

‫كوردستانیشدا كەسێكی وەك «ئیبراهیم‬ ‫خان ن��ادری» و كەسانێكی دیكە ڕۆڵیان‬ ‫هەبووە‪ ،‬ئەگەرچی ئەو كات ئەو ناوچانە‬ ‫لەژێر دەسەاڵتی كۆماردا نەبوون‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئینتمایەك هەبووە بەرانبەر بە كاركردن‬ ‫ل��ەو ناوچانەدا‪ .‬دوات��ر دەبینین (پاش‬ ‫رووخانی كۆمار) حزبی دیموكرات بازنەی‬ ‫رێكخستنەكانی بەر تەسك دەكاتەوە و‬ ‫چاالكی و هەوڵەكانی زیاتر چڕ دەكاتەوە‬ ‫سەر ناوچەی موكریان‪ .‬ئایا پێتوا نییە‬ ‫ئەمە هەڵەیەكە كە تائێستا كاریگەریی‬ ‫بەسەر بزوتنەوەی ك���وردەوە دی��ارە و‬ ‫ناسیۆنالیزمی ك��وردی بەو ج��ۆرەی لە‬ ‫موكریان بەهێزە لە ناوچەكانی خوارەوە‬ ‫بەهێز نییە؟‬ ‫ من شتەكە وانابینم‪ ،‬یەكەم پێموانییە‬‫لەكاتی كۆمەڵەی «ژ‪.‬ك» دا رێكخستن‬ ‫لە كوردستاندا بە تایبەت لە باشوری‬ ‫رۆژهەاڵتی كوردستان بەربەرینتر بووە‬ ‫تا سەردەمی حزب دیموكراتی كوردستان‪،‬‬ ‫بەاڵم هەندێك هۆی تایبەتی لە ئارادان‪.‬‬ ‫لەو سێ ساڵەی پێش دامەزراندنی كۆماردا‬ ‫كە كۆمەڵەی «ژ‪.‬ك»ە خەباتێكی نهێنی لە‬ ‫ئارادایە‪ .‬ئەو خەباتە لە سنە‪ ،‬مهاباد‪،‬‬ ‫كرماشان‪ ،‬ورمێ و ئیالم هەر نهێنییە‪.‬‬ ‫ئەو بەربەستە سەختە لە بەرانبەریدا‬ ‫نییە‪ ،‬بەاڵم كە حزب دیموكرات دادەمەزرێ‬ ‫بە تایبەتی كە نزیك بە پێنج مانگ‬ ‫دوات��ر كۆماری كوردستان دادەم��ەزرێ‪،‬‬ ‫ئ��ەو ج��ارە حەساسییەتەكە لە نێوان‬ ‫ئەو دوو ئۆردوگایەدا (سۆسیالیستی و‬ ‫كاپیتالیستی) زیاتر دەبێ‪ .‬هەتا سەقز لە‬ ‫ژێر دەسەاڵتی سۆڤییەت دا بووە و لەوێوە‬ ‫ب��ەرەوخ��وار لەژێر دەسەاڵتی بریتانیا‬ ‫دای��ە‪ .‬ئەو دوان��ەش حەساسییەتیان بە‬ ‫یەكتر هەبووە و كارەكە سەختتر بووە‪.‬‬ ‫«هێمن»ی رەحمەتی لە شیعرێكدا ئاماژەی‬ ‫پێ¬دەدا و دەڵێ كە براكانی باشوورمان وا‬ ‫دەڵێن‪ .‬وتووێژێكی ساز كردوە لە نێوان‬ ‫شاعیر و نیشتماندا‪ .‬لەوێدا هێمن بە‬ ‫شێوەیەكی ئومێدەوارانە دەڵێ كە نیگەران‬ ‫مەبەو ڕۆڵەكانی نیشتمان لە غەمی ئەو‬ ‫بەشەی نیشتمانیشدا هەن و‪،....‬هتد بەاڵم‬

‫ئەگەر چاو لێ بكەین دواتر بە هێج جۆر‬ ‫وا نییە‪ .‬ئەو هەوڵ و تەقەالیە كە بۆ نفوز‬ ‫ك��ردن لە بەشەكانی دیكە لەئارادایە‪،‬‬ ‫هەر بەردەوامە‪ .‬بەداخەوە ئەگەر ئێستا‬ ‫بە ‌هەردووكمان خەریك بین رەحمەتی‬ ‫«ئیبراهیم ن��ادری» بكەینە دوو‪ ،‬پێمان‬ ‫ناكرێ‪ .‬لەكاتی كۆماریشدا دیسان ئیبراهیم‬ ‫نادری لە نێو كۆمارە دایە‪ .‬بۆمان ناكرێ بە‬ ‫دوو‪ ،‬چونكە تەنیا ئاڵقەیە و هەوڵێكە‪...‬‬ ‫بابەتەكە زۆر سروشتییە‪ .‬نەك هەر حزب‬ ‫دیموكرات و كۆماری كوردستان‪ ،‬كۆمەڵەی‬ ‫«ژێ��ك��اف»ی��ش ك��ەم و زۆر ب��ە كەڵك‬ ‫وەرگرتن لەو فەزایە كە بە داگیركردنی‬ ‫ئ��ێ��ران پێك¬هاتبوو دام���ەزراون(ه���ەر‬ ‫دووكیان)‪ .‬دیارە زیاتریش لەبەرئەوەی‬ ‫ناوچەی موكریان زیاتر لەژێر دەسەاڵتی‬ ‫سۆڤییەتدا بووە‪ ،‬بەاڵم بە ‌كردەوە هیچی‬ ‫تێدا نەبوو‪ ،‬بۆشاییەكی دەسەاڵتی تێدا‬ ‫هەبوو‪ ،‬بۆیە لەوێ دەرەتانی خۆ نواندن‬ ‫و تێكۆشانی سیاسی زیاتر بووە‪ .‬دەنا‬ ‫ئەمن زۆر جارم ئەوە وتووە‪ ،‬ئەگەر چاو‬ ‫لە ڕادەی وشیاری سیاسی و خوێندەواری‬ ‫و زانیاری بكەین‪ ،‬ئەو كات كرماشان و‬ ‫سنە (ی��ان بە قەولی سنەییەكان بڵێین‬ ‫كورسان) زۆر لە پێش مەهابادەوە بوون‪.‬‬ ‫لەباری رێژەی دانیشتوانیشەوە‪ ،‬مەهاباد‬ ‫شارۆچكەیەك بوو لە چاو سنە‪ ،‬سنە‬ ‫شارێكی بچووكە بووە لە چاو كرماشان‪،‬‬ ‫بەاڵم هەلومەرجەكە لە مەهاباد خوڵقاوە‬ ‫و ئەمەش مێژوو دەی خوڵقێنێ‪.‬‬ ‫*ب��ە پێی ئ��ەو وت��ان��ەی جەنابتان‪،‬‬ ‫كەواتە هەڵەكە لەالیەن حزب دیموكراتی‬ ‫كوردستانەوە نەبووە و ئەوە هەلومەرج‬ ‫دیاری كردوە‪.‬‬ ‫ خودی دامەزرانی حزب دیموكراتی‬‫كوردستان بە مەركەزییەتی مەهاباد‪،‬‬ ‫یان دامەزرانی كۆمەڵەی «ژ‪.‬ك» (دەكرێ‬ ‫بڵێین تا ڕادەی���ەك) بە مەركەزییەتی‬ ‫موكریان (دی���ارە بە وات��ا گشتییەكەی‬ ‫س��اب�لاغ��ی��ش بەشێكە ل��ە م��وك��ری��ان‪،‬‬ ‫چونكە موكریان بە شێوازی جۆراوجۆر‬ ‫باسی لێ دەك���رێ‪ ،‬لە هەندێ جێگادا‬ ‫سەردەمانێك ورمێ پایتەختی موكریانە‪،‬‬


‫لە هەندێ بەكارهێناندا موكریان تەنیا‬ ‫بە دەوروب��ەری بۆكان دەڵێن‪ ،‬لە باری‬ ‫زمانەوانییەوە خودی مەهابادیش وەبەر‬ ‫موكریان دەك���ەوێ) ل��ەوێ��دا دەرف���ەت و‬ ‫دەرەتانێك هەیە كە لە بەشەكانی دیكەدا‬ ‫نییە‪ ،‬ئ���ەوە ل��ەگ��ەڵ ئ���ەوەی شانسە(‬ ‫شانس بۆ بوژانەوەی بیری نەتەوایەتی‬ ‫لە هەر شوێنێكی نیشتمان پێك¬بێ هەر‬ ‫باشە)‪ ،‬بەاڵم لە هەمان كاتدا تۆزێك بەد‬ ‫شانسیی تێدایە كە لەو جێگا باشانەدا‬ ‫(لەو جێگایانەی كە دەتوانن كاریگەریی‬ ‫زیاتریان هەبێ) پێك نەهاتوە‪ .‬بریا‬ ‫ئەو دەرفەتەی لە مەهاباد پێك¬هات لە‬ ‫كرماشان رەخسابایە‪.‬‬ ‫* مامۆستا یەكێك لەو بابەتانەی كە‬ ‫هەندێ كەس زۆرج��ار باسی لێ¬دەكەن‬ ‫و تەنانەت بۆتە جێی مشتومڕ و ڕەخنە‬ ‫گ��رت��ن‪ ،‬م��ەس��ەل��ەی ئ��ەوەی��ە ك��ە پاش‬ ‫رووخانی كۆمار «پێشەوا» خۆی تەسلیم‬ ‫دەكا‪ .‬هەندێ كەس لەسەر ئەو باوەڕەن كە‬ ‫دەڵێن ئەمە لە ڕووی ترسنۆكییەوەی ‌ە كە‬ ‫پێشەوا خۆی تەسلیم دەكا و لەم روانگەوە‬ ‫دەڵێن كە دەبا خۆی تەسلیم نەكردبا و‬ ‫هەڵهاتبایەو سەرۆكایەتیی خەباتی دژی‬ ‫رژێمی پادشایەتی كردبایە‪ .‬ڕای جەنابتان‬ ‫لەو پەیوەندییەدا چیە؟‬ ‫ لەم بارە‌وە ئەمە بەسەر دوو بەشدا‬‫دابەش دەك��ەم‪ ،‬بەشێكیان ئەوەی گوایە‬ ‫پێشەوا لەبەر ترس ئەوەی كردوە‪ ،‬ئەوە‬ ‫تۆمەتێكە نە بە چەسپی دوو قولوو (بە‬ ‫قەولی ئێستا) و نە بە دەرزی و درێشان‬ ‫بە پێشەوا قازی محەممەدەوە نانوسێ‪.‬‬ ‫ق��ازی محەممەد هیچ گومانی ل��ەوە دا‬ ‫ن��ەب��ووە ك��ە دەك����وژرێ‪ .‬هیچ گومانی‬ ‫ن��ەب��ووە‪ ،‬توشی ت��ەوەه��وم نەهاتووە‪،‬‬ ‫بە پێچەوانەو ‌ە لەبەر ئازایەتی بووە‪.‬‬ ‫وتویەتی ئەمن خۆم بە دەستەوە دەدەم‪،‬‬ ‫بەو مەبەستەشی بوو ئەو بكوژرێ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خەڵك ن��ەك��وژرێ‪ .‬هەر لەو ساڵەدا لە‬ ‫ئازەربایجان (بەقەولی سیاسیان دەستە‬ ‫خۆشكی كۆماری كوردستان) رووی¬دا‪ .‬بە‬ ‫پێی هەندێ ئاماری نادەقیق لەوێ ‪ 10‬تا‬ ‫‪15‬هەزار كەس كوژران‪ .‬بەاڵم لە كۆماری‬

‫ێشەوا ئەگەر هەر‬ ‫قەرار بوو شەهید‬ ‫بێ پێم خۆشبوو لە‬ ‫چیا شەهید بووایە‪،‬‬ ‫نەك لە مەیدانی‬ ‫چوارچرا‪ .‬بەاڵم‬ ‫وەكو دەڵێن قسەی‬ ‫من نییە‪ .‬مێژوو‬ ‫ئەوەیە كە بووە‪،‬‬ ‫نەك ئەوەی كە‬ ‫ئارەزوو دەكرا‬ ‫كوردستان و ناوچەكانی ژێر دەسەاڵتی دا‬ ‫لە سەرەتاوە تا ئاخر بە هەموویەوە لە‬ ‫‪ 15‬كەس تێ¬نەپەڕی‪.‬‬ ‫* واتە پێشەوا لە كۆماردا پێشی بەو‬ ‫خوێن رشتنە گرتوە؟‬ ‫ ئ��ەوە ئاكامی ئ��ەو ئازایەتییەی‬‫پ��ێ��ش��ەوا ب����ووە‪ ،‬ب���ەداخ���ەوە ی���ان بە‬ ‫خۆشییەوە ت���ەواوی شاهیدەكان لەم‬ ‫بارەیە‌وە لەوانەن كە دوژمنمانن‪ ،‬چونكە‬ ‫ئیزنی ئەوەیان نەداوە كە خەڵكی بێ الیەن‬ ‫بچێ یان الیەنگرانی كۆمار و پێشەوا بچن‬ ‫بۆ كۆبوونەوەكانی دادگ��ا‪ .‬هەر كەسی‬ ‫خۆیان لەوێ ب��وون‪ ،‬بەاڵم هەر ئەوەی‬ ‫كە بۆخۆیان دەڵێن (هەموویان شاهیدی‬ ‫دەدەن) كە پێشەوا تا دواهەناسە بەرگری‬ ‫و داكۆكیی لە ئامانجەكانی ك��ردوە و‬ ‫هەموو بەرپرسیایەتییەكەی گرتوەتە‬ ‫هیچ جۆرێك نەپاڕاوەتەوە‪.‬‬ ‫‌‌‬ ‫ئەستۆ و بە‬ ‫تەنانەت ئەوە بە ناوبانگە (حەتمەن یان‬ ‫خوێندوتانەتەوە ی��ان بیستوتانە) لە‬ ‫شوێنێكدا جنێوێك بە كورد دەدەن (دەڵێن‬

‫كوردی‪ ،)...‬پێشەوا لەسەر كورسییەكەی‬ ‫ێ كە‬ ‫هەڵدەستێ و كورسییەكەی تاو دەدات ‌‬ ‫لە الیەنی بەرانبەری بداو دەڵێ ئەمن ئەوە‬ ‫لێرەم چی بە من دەڵێن‪ ،‬بیڵێن‪ ،‬لێرەم بۆ‬ ‫كوشتن‪ ،‬بەاڵم ئیزنی ئەوە نادەم قسە بە‬ ‫نەتەوەكەم بوترێ‪ .‬كە وابێ بە تەواوەتی‬ ‫نادروستە بڵێین لەبەر ترس بووە‪.‬‬ ‫ئەگەر لەمن بپرسن (جارێكیش بەو‬ ‫بۆنەیەوە هێرشێكم كرایە سەر) بەڵێ پێم‬ ‫خراپبوو كە پێشەوا بە پیری ئەرتەشی‬ ‫شاوە چوو و تەسلیمیان بوو‪ ،‬پێشەوا‬ ‫ئەگەر ه��ەر ق��ەرار ب��وو شەهید بێ پێم‬ ‫خۆشبوو لە چیا شەهید بووایە‪ ،‬نەك‬ ‫لە مەیدانی چوارچرا‪ .‬بەاڵم وەكو دەڵێن‬ ‫قسەی من نییە‪ .‬مێژوو ئەوەیە كە بووە‪،‬‬ ‫نەك ئەوەی كە ئ��ارەزوو دەكرا‪ .‬كەوابێ‬ ‫پێمباشتر بوو كە پێشەوا قەت تەسلیم‬ ‫نەبوایە‪ ،‬بەاڵم تەسلیم بوونەكەشی قەت‬ ‫لەبەر ت��رس نەبوو‪ .‬لە ئازایەتییەوە‬ ‫هاتوە‪.‬‬ ‫* مامۆستا بابەتێك لەگۆڕێ دایە‬ ‫ئەویش ئ��ەوەی��ە كە مێژوو بە چ��اك و‬ ‫خراپەوە دەبێ بنوسرێتەوە‪ .‬مێژوو بە‬ ‫ئ���ارەزووی كەسێك و دوو ك��ەس نابێ‬ ‫بنوسرێ‪ .‬لە مێژووی حزب دیموكراتدا‬ ‫هەندێ بابەت هەن بۆ زۆر كەس جێی‬ ‫پرسیارن‪ .‬پێموایە جارێك دكتۆر قاسملو‬ ‫پێشنیاری ئەوە دەكا كە كۆنگرەی دوو لە‬ ‫مێژووی حزبدا نەنوسرێتەوە‪ .‬جەنابت‬ ‫ئەوە دەڵێی كە مێژوو بە چاك و خراپەوە‬ ‫دەب��ێ بنووسرێت‪ .‬بابەتێك كە لێرەدا‬ ‫جێی پرسیارە‪ ،‬مەسەلەی « ئەحمەد‬ ‫تۆفیق»ە كە بۆ ماوەیەكی زۆر سكرتێری‬ ‫حزب ب��ووە‪ ،‬ب��ەاڵم لە مێژووی حزبدا‪،‬‬ ‫باسێكی ئەوتۆی لێ ناكرێ‪ .‬لە حاڵێكدا‬ ‫بە پێچەوانەی رێبەرانی سەردەمی خۆی‬ ‫كەسایەتییەكی ناسیۆنالیست و نەتەوەیی‬ ‫بووە‪ ،‬بەاڵم دەبینین نەتەنیا لە دەیەكانی‬ ‫رابردودا لە ئێستاش دا هیچ ئاوڕێك لە‬ ‫ژیان و خەباتی ئەحمەد تۆفیق نادرێتەوە‪.‬‬ ‫ه��ۆی ئ��ەوەی لە مێژووی حزبدا باسی‬ ‫ئەحمەد تۆفیق ناكرێ دەگەڕێتەوە بۆچی؟‬ ‫‪ -‬ل���ەس���ەر ك����اك ع���ەب���دوڵ�ڵ�ای‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪65‬‬


‫ئیسحاقی(ئەحمەد تۆفیق) شتی زۆر‬ ‫وت��راوە‪ ،‬شتی زۆر ناتەبا لەگەڵ یەكتر‬ ‫وت�����راوە‪ .‬ل��ەپ��ێ��ش��دا دەم����ەوێ ل��ەس��ەر‬ ‫سكرتێرییەكەی قسە بكەم‪ ،‬هەموو كەس‬ ‫پێیانوایە ئەحمەد تۆفیق سكرتێری حزب‬ ‫ب��ووە‪ .‬ئ��ەوەن��دەی ئەمن بزانم ئەحمەد‬ ‫تۆفیق سكرتێری حزب نەبوو‪.‬‬ ‫* چۆن؟‬ ‫ دوو ك��ەس ل��ە رێ��ب��ەران��ی حزب‬‫دیموكرات سكرتێر نەبوون‪ .‬پێشەوا قازی‬ ‫محەمەد و ئەحمەد تۆفیق‪ .‬پێشەوا‪،‬‬ ‫پێشەوا بوو‪ .‬زۆر كەس پێیانوایە‪ ،‬بۆیە‬ ‫بە قازی محەممەد دەڵین «پێشەوا» چونكە‬ ‫سەركۆمار بووە‪ ،‬بەاڵم قازی محەممەد هەر‬ ‫پێشەوای حزب بوو و بە پێشەوایی بوو‬ ‫بە سەركۆماری كوردستان‪ .‬پێشتر پێشەوا‬ ‫بوو قەتی پێ نەگوترابوو «سكرتێر»‪.‬‬ ‫عادەتە بە رێبەری حزب لە جێگایەك‬ ‫پێی دەڵێن»بەرپرس» لە جێیەكی دیكە‬ ‫«سكرتێر» ی��ان «ل��ی��دەر» و‪...‬دەڵ��ێ��ن‪.‬‬ ‫پێشەوا قەت پێی نەگوتراوە سكرتێر‪ .‬لە‬ ‫مەسەلەی ئەحمەد تۆفیقیشدا هەیئەتێك‬ ‫هەبوو كە پێ¬یان دەگ��وت «هەیئەتی‬ ‫سكرتاریا»‪ ،‬كەسی یەكەمی ئەو هەیئەتە‬ ‫ئەحمەد تۆفیق بوو‪ .‬ئەو مۆرەی كە هەیان‬ ‫بوو‪ ،‬لەالی ئەحمەد تۆفیق بوو‪ ،‬كەوابێ‬ ‫وەك��وو ڕۆڵ‪ ،‬ڕۆڵ��ی سكرتێری گێڕاوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو ناوەی(سكرتێر) پێ نەوتراوە‬ ‫و دواتر بۆیان داناوە‪ .‬ئەمن هاوچەرخی‬ ‫ئەحمەد تۆفیق بووم‪ .‬ئەحمەد تۆفیق هەمە‬ ‫كارەی حزب بوو‪ ،‬بەاڵم قەتم ناوی وەكو‬ ‫سكرتێری ح��زب نەبیستوە‪ .‬بەرپرسی‬ ‫هەیئەتی سكرتاریای حزب بوو‪.‬‬ ‫* باشە النی كەم خۆ كەسی یەكەمی‬ ‫حزب بووە؟ بۆ باس ناكرێ؟‬ ‫ لەو بارەیەوە هیچ گومانم نییە ‪،‬‬‫وایە‪ .‬كە لە مێژووی حزبدا بەو شێوەیە‬ ‫باسی لێ نەكراوە‪ ،‬هۆی تایبەتیی خۆی‬ ‫هەیە‪ .‬من بە كورتی لە كتێبی «نیو سەدە‬ ‫تێكۆشان»دا باسم كردوە‪ ،‬ئەحمەد تۆفیق‬ ‫كاتی خۆی لە حزب دیموكراتی كوردستان‬ ‫دەركراوە‪ ،‬كەسێك كە لە حزب دیموكراتی‬ ‫كوردستان دەرك���راوە‪ ،‬لە بۆنەكان دا‬

‫‪66‬‬

‫یادی ناكرێتەوە‪ .‬نمونەی دیكەشمان لە‬ ‫حزبەكانی دیكەشدا هەیە‪ ،‬بەاڵم نامەوێ‬ ‫ئ��ام��اژە ب��ە هێچ حزبێكی دیكە بكەم‪.‬‬ ‫ئەوەندەی حزب دیموكراتی كوردستان‬ ‫بایەخی بە ئەحمەد تۆفیق داوە‪ ،‬هیچ‬ ‫كەس و الیەنێكی دیكە ئەوەندەی بایەخ‬ ‫بۆ ئەو ج��ۆرە كەسانە دان��ەن��اوە‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر یەكێك تەفسیر و لێكدانەوە دەكا‪،‬‬ ‫مێژوو دەنوسێتەوە‪ ،‬مافی بێ ئەمالو‬ ‫ئ��ەوالی خۆیەتی لە «ئەحمەد تۆفیق»‬ ‫بكۆڵێتەوە‪ .‬لە كەسایەتی و ئەو ڕۆڵەی‬ ‫كە گێڕاویە‪ ،‬لە هەڵەكانی‪ ،‬لە خاڵە با‌ش‬ ‫و خراپەكانی بكۆڵێتەوە ‪ .‬هەر وەك بۆ‬ ‫پێشەوا قازی محەممەد‪ ،‬دكتۆر قاسملو‪،‬‬ ‫دكتۆر سەعید و كەسانی دیكە كە شەهید‬ ‫ب���وون ی��ان كەسانی دی��ك��ە ك��ە م��اون‪،‬‬ ‫ئەگەر لە كەسایەتییان دەكۆڵینەوە و‬ ‫هەڵیاندەسەنگێنین‪ ،‬ه��ەق وای��ە باسی‬ ‫هەموو شتێك بكرێ‪ .‬بەاڵم ئیدی ناكرێ‬ ‫بڵێین كاتێ كە باسی ڕێبەرانی شەهیدمان‬ ‫دەكەین ئێمە بڵێین‪ :‬ق��ازی محەممەد‪،‬‬ ‫ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬قاسملو‪ ،‬شەرەفكەندی‪.‬‬ ‫چونكە ئەحمەد تۆفیق كاتێك شەهید بووە‬ ‫(ئەمن لە قوواڵیی ویژدانمەوە‌بە شەهیدی‬ ‫ناو دەب��ەم) نەتەنیا سكرتێر‪ ،‬رێبەر‪،‬‬ ‫كەسی یەكەم‪ ،‬تەنانەت ئەندامی حزب‬ ‫دیموكراتی كوردستان نەبووە‪ .‬ئێستا ئەوە‬ ‫باسێكی دیكەیە‪ ،‬با بێن و لێی بكۆڵینەوە‪.‬‬ ‫باسی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەش ناكەم‬ ‫كە لەم پەیوەندییەدا دەخرێتە پاڵ دكتۆر‬ ‫قاسملو‪ .‬زۆر جار زێ��دەڕەوی لە وەسفی‬ ‫دكتۆر قاسملودا دەكرێ‪ ،‬من لەگەڵ ئەوانە‬ ‫نیم‪ ،‬ب��ەاڵم ب��ەو حاڵەش هەندێ الیەن‬ ‫لە كەسایەتیی دكتۆر قاسملو هێشتا‬ ‫نەناسراون‪ .‬دكتۆر قاسملو بەخۆی بایە‬ ‫تەنانەت دژی كوشتنی پاسدارێك بوو‪،‬‬ ‫جا چ بگا بەوەی لەگەڵ كوژرانی یەكێك‬ ‫لە رێبەرانی حزب بێ‪.‬‬ ‫* كەواتە ئ��ەو چەند س��اڵ خەباتی‬ ‫چەكدارییەی كە كرا‪ ،‬دكتۆر قاسملو دژی‬ ‫بوو؟‬ ‫ نەخێر دژی ن��ەب��ووە‪ .‬الیەنگری‬‫هێرشیش ب���ووە‪ .‬ب��ەاڵم ل��ەب��ەر ئ��ەوەی‬

‫رێگاكە ئەوەی ویستوە‪ .‬شەڕێك كە بەسەر‬ ‫دا سەپاوە (دەڵێن «باشترین بەرگری‪،‬‬ ‫هێرشە») ناچاری هێرشیش بكەی‪ ،‬ئەوە‬ ‫بابەتێكی دیكەیە‪ .‬شەڕ كردن بە مانای‬ ‫بەرگری‪ ،‬بە مانای شەڕخوازی نییە‪.‬‬ ‫* مامۆستا با بێینە س��ەر شۆڕشی‬ ‫چەكدارانەی ‪ . 47 46-‬لە ساڵەكانی ‪46‬‬ ‫و ‪ 47‬دا كۆمیتەیەك بە ناوی «كۆمیتەی‬ ‫شۆڕشگێڕ» بە پێچەوانەی بڕیاری زۆرینەی‬ ‫ڕێبەریی ئەو كاتی حزب دەچنەوە ناوخۆ‬ ‫و شەڕی چەكداری دەست پێ دەكەن‪ .‬ئەو‬ ‫كاتە زۆرینەی حزب كە جەنابت باشتر‬ ‫ئاگاداری‪ ،‬دژی ئەم حەرەكەتە بوون‪ .‬پاش‬ ‫رووخانی كۆمار ئەم قۆناغ ‌ە بە دەسپێكی‬ ‫خەباتی چەكدارانە دژی رژێمی پادشایەتی‬ ‫دادەن���رێ‪ .‬ب��ەاڵم ئ��ەوەی ل��ەم نێوانەدا‬ ‫سەیرە‪ ،‬ئەگەرچی زۆری��ن��ەی رێبەریی‬ ‫ئەو كات دژی ئەم حەرەكەتە بوون‪ ،‬ئەم‬ ‫حەرەكەتەش لە ئاكام دا توشی شكست‬ ‫هات‪ .‬ئێستا لە مێژووی حزب دیموكراتدا‬ ‫بە شانازییەوە باسی دەك��رێ‪ .‬هۆكاری‬ ‫ئەمە دەگەڕێتەوە بۆچی؟‬ ‫ ئەگەر كەسێك لە بەڵگەنامەكانی‬‫ك��ۆن��گ��رەی سێیەمی ح��زب دیموكراتی‬ ‫كوردستان بكۆڵێتەوە‪ ،‬تا ڕا‌دەیە‌ك ئەوەی‬ ‫بۆ دەردەكەوێ‪ .‬جارێ دیمەنەكە بە هێچ‬ ‫جۆر ئاوا نەبوو‪ .‬رێبەرایەتیی هەڵبژێراوی‬ ‫كۆنگرەی دووەم لە الیەك دوو ئۆرگان‬ ‫بوو‪ .‬ئۆرگانی كۆمیتەی ناوەندی هەبوو‬ ‫و ئۆرگانی كۆمیتەی چاودێری بەرزی‬ ‫هەبوو‪ .‬دوو ئۆرگانی رێبەری هەبوون‪ .‬ئەم‬ ‫دوو ئۆرگانە هاوتەریبی یەكتر نەبوون‪،‬‬ ‫بەاڵم بەهەر حال ئۆرگانی هەڵبژێراوی‬ ‫كۆنگرە بوون‪.‬‬ ‫* دەسەاڵتی كامیان زیاتر بوو؟‬ ‫ دیارە هی كۆمیتەی ناوەندی زیاتر‬‫بوو‪ .‬پاشان لە كۆمیتەی ناوەندیشدا وا‬ ‫نەبوو‪ .‬یەكێك لە ڕەخنەكان كە دێتەوە‬ ‫س��ەر كۆنگرەی دووەم ئ��ەوە ب��وو‪ ،‬بۆ‬ ‫وێنە لە كۆنگرەی دووەم دا مەرحومی‬ ‫«بارزانی» وەك س��ەرۆك هەڵبژێراوە‪.‬‬ ‫ب��ارزان��ی لە مێژووی ك��ورد دا پیاوێكی‬ ‫زۆر گ��ەورەی��ە‪ .‬ب��ارزان��ی ك��وردی ئێران‬


‫نەبوو و حزب دیموكراتی كوردستانیش‪،‬‬ ‫ح��زب ك���وردی ئ��ێ��ران ب��ووە ب��ەاڵم وەك‬ ‫بەرپرسیان هەڵبژاردوە‪« .‬هەژار» دەیوت‬ ‫ئەمن خۆم بە كوردی ئێران نازانم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كردبوویانە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‪.‬‬ ‫خوالێخۆشبوو كاك «عەزیز یوسفی»‬ ‫ل��ە زی��ن��دان دای���ە‪ ،‬ك��ردن��ی ب��ە ئەندامی‬ ‫كۆمیتەی ناوەندی چ مانایەكی هەیە؟‬ ‫كاك «غەنی بلوریان» لەزیندان دایە‪،‬‬ ‫كردنی بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی چ‬ ‫مانایەكی هەیە؟ هەروا لەخۆڕا لەڕووی‬ ‫عاتیفییەوە‪ ،‬ئەوانە بوون بە ئەندامی‬ ‫كۆمیتەی ن��اوەن��دی‪ ،‬ه��ەروەه��ا «س��ارم‬ ‫خانی سادق¬ وەزی���ری»‪ .‬ئ��ەوە جارێ‬ ‫چ��وار پێنج كەسم ن��او ب��ردن(ئ��ەوەن��دەم‬ ‫لەبیرە) ڕەنگە كەسانی دیكەش هەبن‪.‬‬ ‫ئ��ەوان��ە لە ب��ەڕێ��وەب��ەری و بڕیارداندا‬ ‫هیچ پەیوەندی¬یان ن��ەب��ووە‪ .‬ئەوانی‬ ‫دیكەش (ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی)‬ ‫بۆ وێنە‌‪« :‬میرزا ئەحمەد»(میرزا ڕەحیم‬ ‫مەریجەاڵنی بوو كە خوێندەوارەكانمان‬ ‫پێی‪-‬دەڵێن «مەنیجەاڵن»ی ئەو گوندە‬ ‫نێوی «م��ەری��ج��ەاڵن»ە‪ ،‬گوندێكی سەر‬ ‫بە ش��اری بانەیە)‪ ،‬ئەندامی كۆمیتەی‬ ‫ناوەندی بوو كە لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیە‬ ‫بوو‪« ،‬سلێمان موعینی» ئەندامی كۆمیتەی‬ ‫ناوەندی (لە واقیعدا كەسی دووەم) بوو‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیە بوو‪ ،‬كاك «نەحۆ‬ ‫پاشایی» (باپیر شكاك) ئەندامی كۆمیتەی‬ ‫ن��اوەن��دی ب��وو‪ ،‬ئەویش دیسان لەگەڵ‬ ‫ئەو بزوتنەوەیە بوو‪ .‬ئێستا ئەوەندەم‬ ‫لەبیرە‪ ،‬لەناكاو پرسیارێك دەكرێ پیاو‬ ‫هەمووی لەبیر نییە‪ .‬ئەندامانی كۆمیتەی‬ ‫چاودێریی بەرزیش بڕیاردەر نەبوون‪.‬‬ ‫ئەوانەی كە لە كۆمیتەی ناوەندی بوون و‬ ‫لەگەڵ ئەو حەڕەكەتە نەبوون بریتی بوون‬ ‫لە سێ كەس‪ :‬خوالێخۆشبوو «ئەحمەد‬ ‫تۆفیق»‪ ،‬كاك «ئەمیر قازی» و دیسان‬ ‫خوالێخۆشبوو شەهید «مەال سەید رەشید‬ ‫حوسێنی»‪ .‬ئەوانیش ئ��ەو سێ كەسە‬ ‫مابوون‪ .‬بەو حاڵەش ئەگەر ئەو حەرەكەتە‬ ‫ئ��اوا نەشكابایەتەوە‪ ،‬وات��ە ئەوانەی‬ ‫ڕێبەریی حزبان دەك��رد‪ ،‬مابایەنەوە‪،‬‬

‫ڕەنگە پرۆسەكە بە شێوەیەكی دیكە بایە‪.‬‬ ‫لە كۆنگرەی سێیەم دا‪ ،‬لە باسە‬ ‫سیاسییەكانی دا دوو باسی زۆر گەرم‬ ‫هەبوون‪ .‬باسێكیان مەسەلەی بزوتنەوەی‬ ‫‪ 47 46‬ب��وو و باسێكیان مەسەلەی‬‫كۆنگرەی دووەم بوو‪ .‬زۆرایەتیی دەفتەریی‬ ‫سیاسی و زۆرایەتیی كۆمیتەی ناوەندی‬ ‫ئەو كات( ناگەڕێینەوە نێو وردەكارییەكانی‬ ‫ئەو كات‪ ،‬دەنا زۆر درێژ دەبێتەوە) لەگەڵ‬ ‫ئەوەبوون ‪،‬كە ئەو كۆنگرەیە ( كۆنگرەی‬ ‫سێ كە دەمانگرت) ئەوە كۆنگرەی دووریە‪.‬‬ ‫تەنانەت ڕاپۆرتی كۆمیتەی ناوەندی كە‬ ‫نوسرا‪ ،‬لە دەفتەری سیاسی دا هەروا‬

‫نوسرا و لە كۆمیتەی ناوەندییشدا هەروا‬ ‫پەسەند ك��را ‪،‬ك��ە ڕاپ��ۆرت��ی كۆمیتەی‬ ‫ناوەندییە بۆ كۆنگرەی دووەم��ی حزب‬ ‫دیموكراتی كوردستان‪ ،‬بەاڵم كەمیینەیەك‬ ‫دژی ئەوە بوون‪ .‬ئەو كەمینەیەش بە پێی‬ ‫پرەنسیپ مافی ئەوەی هەبوو لە كۆنگرەدا‬ ‫قسەی خۆی بكا‪ .‬لە كۆنگرەدا كە كەوتە‬ ‫بەرباس‪ ،‬باسێكی گەرمی لێ كەوتەوە‪.‬‬ ‫زۆرینەی لەسەر ئەو بڕوایە ب��وون كە‬ ‫كۆنگرەی دووەم ك��ەم وك��وڕی��ی هەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم لەگەڵ هەموو ئەو كەم و كوڕییانە‬ ‫كۆنگرەیە لە مێژووی حزبدا‪.‬‬ ‫* جەنابت ئ��ەو ك��ات لە ك��ام الیەن‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪67‬‬


‫بوویت؟‬ ‫ من لەوانە ‌بووم كە پێیانوابوو‪،‬‬‫كۆنگرەی دووەم بە چاك و خراپەوە‪ ،‬لە‬ ‫میژووی حزب دا كۆنگرەیە‪ .‬كەم وكوڕیی‬ ‫هەبووە‪ ،‬بەاڵم بەشێكە لە مێژووی حزب‪.‬‬ ‫مێژووی حزب تەنیا شانازییەكانی نییە‪،‬‬ ‫كەم و كوڕییەكانیش هەر مێژووی حزبن‌‪.‬‬ ‫ئەو كەم و كوڕیانە من و تۆیان تێدا بین‬ ‫یان نەبین هەر شەریكین‪ .‬شانازییەكانیش‬ ‫تێیدا بووبێتین یان تێیاندا نەبووبێتین‬ ‫(ڕەنگە بە ئەندازەی ئەوانە‌ ن‌ا كە تێدا‬ ‫بوون) شەریكین‪ .‬من ئاوا چاو لێدەكەم‪‌ .‬‬ ‫باسەكەی دیكە‪ ،‬مەسەلەی بزوتنەوەی‬ ‫‪ 47-46‬ب��وو‪ ،‬بە ب��اوەڕی دەستەیەك‬ ‫لەوانەی كە بەشداری كۆنگرە ب��وون و‬ ‫بەتایبەتی الیەنگری كۆنگرەی دووەم‬ ‫ب���وون‪ ،‬ئ��ەگ��ەر توانیبایان ئ��ەوان��ەی‬ ‫بزوتنەوەی ‪47-46‬یان زیندو دەكردنەوە‬ ‫و بە ت��اوان��ی ئ��ەو بەرهەڵستییەی كە‬ ‫كردویانە ئیعدام دەكران‪.‬‬ ‫* ئەوانە كێ بوون‪ .‬دەكرێ ئاماژە بە‬ ‫ناوەكانیان بكەی؟‬ ‫ پێموا نییە باسكردنی ئەوانە‬‫ب��اش ب��ێ‪ ،‬چونكە هەندێكیان نەماون‬ ‫(ڕۆحیان شاد بێ) هەندێكیان ماون بۆ‬ ‫شەڕێك لەگەڵ ئەوان دەست پێ بكەین‪ .‬چ‬ ‫قازانجێكی هەیە؟‬ ‫* ئ���ەوە دەچێتە ئ��ەو خ��ان��ەوە كە‬ ‫ناتانەوێ نهێنییەكان بدركێنن‪.‬‬ ‫بەڵێ جا بۆچی ئێستا بێین هەاڵیەك‬‫ساز بكەین‪ ،‬دڵی ئەو خەڵكەبێشێنین كە‬ ‫ماشەڵاڵ دەستەیەكیش تەنیا لەوە دەگەڕێن‬ ‫قسە بكەن‪ .‬بۆیە باشتروایە كە ناوی كەس‬ ‫نەبەین‪ .‬با بێینەوە سەر باسەكە‪ .‬ئەوە‬ ‫مامەڵە نەبوو‪ ،‬ب��ەاڵم لێكدانەوەیەكی‬ ‫دروست وای كرد كە هەم كۆنگرەی دووەم‬ ‫وەك��و مێژووی ح��زب بناسرێ و ئەگەر‬ ‫ڕەخنەی لەسەرە لێی بگیرێ‪ ،‬هەمیش ئەو‬ ‫جوواڵنەوە چەكدارانەیە‪ ،‬بەتایبەتی كە‬ ‫بەداخەوە زۆربەی هەرە زۆری رێبەرانی‬ ‫گیانیان دانا و شەهید بوون‪ ،‬ئیدی هیچ‬ ‫مانایەكی نەبوو كە مەحكوم بكرێ و‬ ‫بەڕاستی ئێرانیان شڵەقاند‪ .‬جارێك لەگەڵ‬

‫‪68‬‬

‫من بە هەموو‬ ‫فیشەكێك كە‬ ‫لە لولەی تفەنگی‬ ‫كورد هاتوەتە‬ ‫دەرێ بەرانبەر بەو‬ ‫كەسانەی كە‬ ‫هێرشیان كردوەتە‬ ‫سەری و ویستویانە‬ ‫سە‌ركوتی بكەن‬ ‫و ئازادیی لێ زەوت‬ ‫بكەن شانازی‬ ‫دەكەم‬ ‫برادەرانی چریكەی فیدایی (ئەوكات هێشتا‬ ‫نەببوون بە فیداییان) باسێكمان هەبوو‪،‬‬ ‫وتم ئەوە چییە ئێوە دەڵێن «ساڵی ‪49‬‬ ‫یەكەم بزوتنەوە دژی رێژیمی شا بووە»؟‬ ‫ئێمە ساڵی ‪ 47‬ئ��ەو بزوتنەوەیە‌مان‬ ‫ه��ەب��ووە‪ .‬دانەیەكیان گوتی «ن��ا ئاخر‬ ‫ئەوەی ئێوە حەرەكەتێكی محەلی بووە‪،‬‬ ‫ئ��ەوەی ئێمە سەرتاسەری ب��ووە»‪ .‬وتم‬ ‫ئێوە لە پاسگایەكتان(پاسگاە سیاهكل) دا‪،‬‬ ‫پاسگایەك محەلی نییە‪ ،‬سەرتاسەرییە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم دوو ئوستان سەرتاسەری نیە‪،‬‬ ‫محەلییە؟ ئەو خۆ بەگەورە دیتنە بە چ‬ ‫مانایەكە؟‬ ‫*مامۆستا ئ��ەم ج��واڵن��ەوەی��ە‪ ،‬بەو‬ ‫پێیەی كە جواڵنەوەیەكی چەكدارانە بووە‬ ‫و تێكەاڵو بووە لەگەڵ توندوتیژی و ئێستا‬ ‫گ��ەر چ��او لە چییەتی ح��زب دیموكرات‬ ‫بكەین كە نێوەكەی بەخۆیەوەیە و باوەڕی‬ ‫بە چارەسەركردنی ئاشتیخوازانەی پرسی‬ ‫كورد هەیە‪ ،‬ئەو جواڵنەوەیە كە تێكەاڵوە‬ ‫لەگەڵ توندوتیژی‪ ،‬ئایا دروس��ت��ە بە‬

‫شانازییەوە لە ئێستادا باس بكرێ؟‬ ‫ لە بنەمادا ئەوە شتێكە كە ئێستا‬‫پێمان ت��ەزری��ق دەك���رێ‪ ،‬ك��ەوام��ان لێ‬ ‫دێ بڵێین هەموو ئ��ەوان��ەی لەخەباتی‬ ‫چەكدارانەدا بەشدار بوون (لەسەرەتای‬ ‫م��ێ��ژوەوە تا ئ��ەم��ڕۆ) هەموویان بێنین‬ ‫زیندویان بكەینەوە و مەحكومیان بكەین‬ ‫و لە سێدارەیان بدەین‪ .‬لەبناغەدا وانییە‪.‬‬ ‫* هەڵبەت مامۆستا لێرەدا مەبەستمان‬ ‫ئەوە نییە‪.‬‬ ‫ باشە ئەوە بۆ دژی دیموكراسییە‪.‬‬‫واڵتانی دیموكراتیك پێكەوە شەڕیان‬ ‫نەبووە؟ ئەوە شتێكی سەیرە؟ بیرۆكەیەكە‬ ‫كە ئێستا هاتوە و تەزریق دەكرێ و بە‬ ‫ب��اوەڕی من هەر تەنیا لەسەر نەتەوە‬ ‫ستەملێكراوەكان ئ��ەوە دەوت����رێ‪ .‬لە‬ ‫حاڵێكدا هێزە دەسەاڵتدارەكان كەوتونەتە‬ ‫بەربەرەكانێی یەكتر و خۆ چەكدار كردن بە‬ ‫جۆرەها چەك‪ .‬تەنانەت بە شەڕی عەرزی‬ ‫ڕازی نابن‪ ،‬بیر لە شەڕی ئەستێرەكان‬ ‫دەك���ەن���ەوە‪ ،‬ك��ەچ��ی دەڵ��ێ��ن ن��ەت��ەوەی‬ ‫ستەملێكراو دەست بۆ چەك ببا‪ ،‬نیشانەی‬ ‫كۆنەپەر‌ستییەتی‪ ،‬نیشانەی دواكەوتویی‬ ‫و بێ عەقڵییەتی‪ .‬وانییە‪.‬‬ ‫* بەپێی ئەو قسەی جەنابت چەك‬ ‫ئامرازێكە كە لە جێگای خۆیدا دەتوانی‬ ‫كەڵكی لێ وەربگری و ڕەواشە‪.‬‬ ‫ با بوترێ‪ .‬من بە هەموو فیشەكێك‬‫كە لە لولەی تفەنگی كورد هاتوەتە دەرێ‬ ‫بەرانبەر ب��ەو كەسانەی كە هێرشیان‬ ‫كردوەتە سەری و ویستویانە سە‌ركوتی‬ ‫بكەن و ئازادیی لێ زەوت بكەن شانازی‬ ‫دەكەم و لەعنەت لە هەموو ئەو فیشەكانە‬ ‫دەكەم كە لە لولەی تفەنگی كوردێكەوە‬ ‫هاتوونەتە دەرێ بەرانبەر بە كوردێكی‬ ‫دیكە‪ ،‬بەتایبەتی لەسەر بیروڕای سیاسی‪.‬‬ ‫* مامۆستا بابێنە س��ەر قۆناغێكی‬ ‫دیكە‪ .‬پ��اش شۆڕشی گەالنی ئێران لە‬ ‫ساڵی ‪1357‬دا حزب دیموكرات دێتەوە و‬ ‫لە ‪11‬ی رەشەمەدا تێكۆشانی ئاشكرای لە‬ ‫میتینگێكدا لە مەهاباد و لە الیەن دكتۆر‬ ‫قاسملوەوە رادەگەیەنێ‪ .‬دیسان بەپێی ئەو‬ ‫نەریتەی كە كۆمار لە مەهاباد دامەزرا‪،‬‬


‫حزب دیموكرات لەوێ تێكۆشانی ئاشكرای‬ ‫خۆی رادەگەیەنێ‪ .‬پرسیار ئەوەیە بۆ‬ ‫حزب دیموكرات ئەو كات نەهاتە سنە و‬ ‫لەوێ تێكۆشانی ئاشكرای خۆی رابگەیەنێ‬ ‫و بارەگای سەرەكیی خۆی لەوێ دابنێ و‬ ‫بۆ ئەوەی بتوانێ لە بازنەیەكی بەرینتردا‬ ‫كاریگەری دابنێ و ئەگەر توانیبایە ئەوكات‬ ‫بارەگای سەرەكیی خۆی هێنابایەتە سنە‬ ‫بە نیسبەت وتووێژەكان و زۆر بابەتی‬ ‫دیكەوە‪ ،‬هاوكێشەكان دەگۆڕدرا؟‬ ‫ لە ساڵی ‪ 1358‬گۆڤارێك (كە لە‬‫الیەن كۆمیتەی شارستانی مەهابادەوە‬ ‫دەر دەكرا) داوایان لێ¬كردم وتارێكیان بۆ‬ ‫بنوسم‪ .‬من وتارێكم نوسی بە ناوی «دوو‬ ‫قسەی حیسابی» دوو قسە حیسابییە كە‬ ‫باسی ئەوە دەكا كە دەڵێ خەڵكی هەموو‬ ‫شارو ناوچەكان دێنە ئێرە دەڵێن ئەرێ‬ ‫بۆ پێمان ران��اگ��ەن؟ بۆ كوردستان هەر‬ ‫مەهابادە كە ئێوە زیاتر سەرنج دەدەنە‬ ‫ئ���ەوێ؟ وت��ارەك��ە درێ���ژە‪ ،‬ب��ەاڵم ك��ورت‬ ‫كراوەكەی ئەوەیە كە دەڵێ‪ :‬راستییەكەی‬ ‫ئەوەیە با لە خۆمان بپرسین ئێمە لە‬ ‫مەهاباد ئەوەین كە دەبێ ببین؟ ئێمە لە‬ ‫مەهابادیش وا نیین‪ ،‬هەموو گیانمان‬ ‫كەموكوڕییە بابەتەكە دەگەڕێتەوە سەر‬ ‫ئ��ەوە كە ئ��ەو ب���وارەی كە ئ��ەوك��ات لە‬ ‫مەهاباد هەبوو بۆ كارێكی ئ��اوا‪ ،‬ئەو‬ ‫ب��وارەم��ان لە سنە ن��ەب��ووە‪ .‬لە سنەش‬ ‫گرنگتر لە كرماشانیش نەمان بوو‪ .‬بۆ‬ ‫سنە؟ بۆ كرماشان نا؟ چونكە گەورەترین‬ ‫ش��اری كوردستانی ئێران سنە نییە‪،‬‬ ‫گرنگاییەتیی‬ ‫بەتایبەتی‬ ‫كرماشانە‪.‬‬ ‫تایبەتی هەیە‪ ،‬تەنانەت ئەگەر لە رووی‬ ‫جوگرافیشەوە بەراوردی بكەین (هەر چەند‬ ‫من جوگرافیزان نیم) كرماشان تاڕادەیەك‬ ‫ناوەندترە‪ ،‬كوردستانی ئێران درێ��ژو‬ ‫باریكە و كرماشان لە هەموو رووێكەوە‬ ‫ل��ەب��ارت��رە‪ ،‬ب��ەاڵم ئاخر دەب��ێ ب��وارت‬ ‫هەبێ بۆ ئەوكارە‪ .‬هەر ئەو ب��وارەی كە‬ ‫بزوتنەوەی كوردی تێدا وەجوڵە كەوت لە‬ ‫سەرەتا (لە كاتی دەسپێكەوە) كۆمەڵەی‬ ‫ژێكاف و حزب دیموكراتی كوردستان و‬ ‫كۆماری كوردستانی تێدا دامەزرا‪ ،‬هەر ئەو‬

‫بوارە لەویش هەیە؟ بۆ وێنە ئەمن زۆرجار‬ ‫نمونەی ئەوە دێنمەوە‪ ،‬كەسێك خاوەن‬ ‫گوندێكە‪ ،‬ئەو گوندە زەمینی جۆراوجۆری‬ ‫هەیە‪ ،‬ماوەیەك بە هەر هۆیەك ئەو گوندە‬ ‫بەجێ دێڵێ‪( ،‬دەوڵەت دەری دەكا یان هەر‬ ‫هۆیەكی دیكە) دەیەوێ ئەو گوندە ئاوەدان‬ ‫بكاتەوە‪ ،‬لە كوێوە ئاوەدانی دەكاتەوە؟‬ ‫لەو جێگایەوە دەست پێ¬دەكات ئاوەدانی‬ ‫بكاتەوە ك��ە ئاسانترە‪ ،‬زەمینەكانی‬ ‫بەڕێژەوترن‪ .‬بوارەكە لەوێ (لە مەهاباد)‬ ‫پتر لەبار بوو‪ .‬بریا ئەو وەختی وا بایە‪.‬‬ ‫* كەواتە جەنابت پێتوایە هەڵەكە لە‬ ‫حزبەوە نەبوو؟‬ ‫ ن��ەدەك��را‪ .‬هەلومەرجەكە شتێكی‬‫دیكەی جیا ل��ەوەی هەڵنەدەگرت‪ .‬دەنا‬ ‫ئەو كات كە ئێمە لە ساڵی ‪1357‬دا بە‬ ‫نهێنی گەڕاینەوە واڵت (ئەوە بۆ دامەزرانی‬ ‫دامودەزگا نییە بۆ كاری حزبیە)‪ ،‬شەش‬ ‫(‪ )6‬كەس چووینەوە‪ .‬لوتكەی حزبمان بۆ‬ ‫تاران دانا‪ ،‬چونكە تاران گرنگە‪ .‬دكتۆر‬ ‫قاسملو چووە تاران‪ .‬برادەرێكمان چووە‬ ‫كرماشان‪ ،‬یەكمان چووە سنە‪ ،‬یەكمان‬ ‫چ��ووە ورم��ێ‪ ،‬یەك لە مەهاباد بوو و‬ ‫یەكێكیشمان لە ناوچەی شنۆ و نەغەدە‬ ‫بوو‪ .‬واتە ئەو شەش كەسەمان ئاوا دابەش‬ ‫كرد‪ .‬لە دەرەوە كە بڕیارمان دا گوتمان‬

‫دەبێ یەكێك لە كرماشان بێ‪ ،‬یەكێك لە‬ ‫سنە بێ‪ .‬ئەوە نەبوو كە ئەو شوێنانە لە‬ ‫بەرچاو نەگیرێن‪ ،‬بەاڵم چونكە بوارەكە‬ ‫لەبار نەبوو لە كرماشان یان لە سنە تا‬ ‫ئەوكات نەیتوانی شتێكی وا بكا‪ .‬بۆ وێنە‬ ‫ئەگەر سەرنجتان دابێ‪ ،‬چەند مانگ دوای‬ ‫گەڕانەوەی ئێمە‪ ،‬یان چەند مانگ دوای‬ ‫رووخانی ڕژێمی شا‪ ،‬یان چەند مانگ دوای‬ ‫هاتنە سەركاری كۆماری ئیسالمی‪ ،‬گەورە‬ ‫پیاوێك وەك دكتۆر قاسملو لە سنە بوو‪،‬‬ ‫دەیانوت نابێ قسە بكا‪ ،‬مافی ئەوەی نییە‬ ‫قسە بكا‪ .‬باشە بۆ ئەوەی تۆ دامودەزگای‬ ‫حزب لە جێیەك دابنێی‪ ،‬ببێتە ناوەندی‬ ‫حزب‪ ،‬شوێنێكی ئاوا ناتوانێ بە كەڵك‬ ‫بێ‪ .‬پێویستت بە جێگایەكە كە لە بار بێ‪.‬‬ ‫پاشان لە مەهاباد بوارێكی وا هەبوو كە‬ ‫ئێمە بە تەواوەتی ناوچەكەمان خاوێن‬ ‫كردبوویەوە (رەنگە پرسیاریشی لەسەر‬ ‫بێ)‪ ،‬تەنانەت پادگانیشی لێ نەما‪.‬‬ ‫* مامۆستا دێینە سەر ئەوە‪ .‬بەاڵم یەك‬ ‫پرسیار بە نیسبەت سنەوە‪ .‬یەكێك لەو‬ ‫هۆكارە سەرەكییانەی كە زۆر كەس باسی‬ ‫لێ¬دەكەن‪ ،‬جیاوازە لەوەی كە جەنابت‬ ‫دەیڵێ «بوارەكە لەوێ لەبار نەبوو»‪.‬‬ ‫ئەویش ئەوەیە كە دەڵێن حزب حیسابی‬ ‫لەسەر هە ندێ مۆرە یان كەس كردبوو لە‬ ‫سنە كە زۆر الواز بوون؟ ئەوەتان قبووڵە؟‬ ‫ ئەوە ناگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە‬‫ئێمە گەڕاینەوە و ناوەندمان دامەزراند لە‬ ‫مەهاباد‪ .‬ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ دواتر‪ .‬بەڵێ‬ ‫رەنگە ئەمنیش قبووڵم بێ ئێمە باشمان‬ ‫عەمەل نەكرد‪ .‬لەسەر یەك سەرەڕای ئەوەی‬ ‫شانازی دەكەم بە كارو تێكۆشانی ئەوانەی‬ ‫كە لەوێ حیسابمان لەسەر كردبوون (كە‬ ‫هەندێكیشیان نەماون شەهید ب��وون)‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێمە لەوێ باش نەجوواڵبووینەوە‪.‬‬ ‫هەر چەندە بەو حاڵەش دواتر دەركەوت‬ ‫كە حزب دیموكرات لە سنە غەریب نییە‪.‬‬ ‫لە هەڵبژاردنێكدا كە تێكیان دا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر تێك نەچووبایە‪ ،‬كاندیداكانی ئێمە‬ ‫دەچوونە قۆناغی دووهەم‪ .‬واتە لە سنە‬ ‫حزب ئەوەندە بێ پێگە نەبوو‪.‬‬ ‫‪ -‬مامۆستا ئ��ام��اژەت��ان بە گرتنی‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪69‬‬


‫پادگانی مەهاباد كرد كە ئەوكات ناوچەی‬ ‫سەرەكی ژێردەسەاڵتی حزب بوو و حزب‬ ‫دەسەاڵتی تەواوی لەو ناوچەیە هەبوو‪.‬‬ ‫زۆر كەس لەسەر ئەو باوەڕن كە حزب بە‬ ‫شێوەیەكی چەكدارانە دێتەوە و پادگانی‬ ‫مەهابادیش دەگرێ‪ ،‬بە گرتنی پادگانی‬ ‫مەهاباد زەربەیەكی گەورە دەدا لە وتووێژ‬ ‫و دانوستانەكان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی‬ ‫و ئ��ەوە دەبێتە بیانوویەك بۆ ئ��ەوەی‬ ‫دانوستانەكان بەو شێوەی كە پێویستە‬ ‫نەچێتە پێشەوە‪ .‬رای جەنابتان لەم‬ ‫پەیوەندییەدا چییە؟‬ ‫* دانوستانەكان هێشتا دەستییان‬ ‫پێ¬نەكردبوو‪ ،‬پێش گرتنی پادگانی‬ ‫مەهاباد‪ ،‬دكتۆر قاسملو یادداشتێكی‬ ‫بۆ خومەینی نوسی كە لەوێدا دەنوسێ‬ ‫«ح���ەزرەت���ی ئ��ی��م��ام» ت��ۆ ت��ا ئێستا‬ ‫س��ەل��م��ان��دوت��ە ل��ەگ��ەڵ س���ەرەڕۆی���ی و‬ ‫دیكتاتۆری خەبات دەك��ەی و ئازایانە‬ ‫لەگەڵ كێشەكان بەرەوڕوو دەبیتەوە‪ ،‬وەرە‬ ‫لەبەر حەقیقەت و مێژوو تۆ كە پێت دەڵێن‬ ‫بۆت شكێن ئەو بۆتەش كە پێی دەڵێن‬ ‫جیاخوازی (تجزیەتلبی) بشكێنە و كێشەی‬ ‫كورد چارەسەر بكە‪( .‬شتێكی ئاوا بوو‪،‬‬ ‫ئێستا وشە بە وشە لە بیرم نییە) دڵنیابە‬ ‫كە قەت مێژوو ئەو خزمەتە گەورەیە لە‬ ‫بیر ناباتەوە‪ .‬ئەو كات ئەوەمان كرد‪.‬‬ ‫پ��ادگ��ان��ی م��ەه��اب��اد ل��ە الی��ەك��ەوە‬ ‫شمشێركی دیمۆكڵێس بوو لەسەر ئەو‬ ‫خەڵكە‪ ،‬دەبوو ئەو خەڵكە (بەتایبەت كە‬ ‫بزوتنەوەیەك هەبوو) فەزایەكی هەبووایە‬ ‫كە تێی¬دا هەناسە بكێشێ و مەترسیی‬ ‫هێرشكردنە س���ەری ل��ەس��ەر نەبایە‪.‬‬ ‫دەبوو ئەوە بكرێ‪ .‬بە نەخشەیەكی زۆر‬ ‫وەستایانە كرا‪ * .‬واتە پێتوایە كارێكی‬ ‫باش بوو؟‬ ‫دیارە پێموابوو كارێكی باش بوو‪.‬‬‫* لە رووی یاساییەوە ئایا كارێكی‬ ‫دروست بوو؟‬ ‫ سەیرەكەی ئەوەیە هەر ئەو رۆژەی‬‫پادگانی مەهاباد گیرا (دەوروبەری كاتژمێر‬ ‫‪ 12‬گیرا) سەعات ‪ 2‬لە هەواڵەكاندا رادیۆی‬ ‫ت��اران خوێندیەوە كە «ئەمڕۆ پادگانی‬

‫‪70‬‬

‫مەهاباد لە الیەن ئەفسەرانی شۆڕشگێری‬ ‫ئەو ش��ارەوە گیرا»‪ .‬بەراستییش هەروا‬ ‫بوو‪ ،‬راستە بە هاوكاری و هەماهەنگیی‬ ‫حزب دیموكرات بوو‪ ،‬بەاڵم ئەفسەرەكانی‬ ‫نێو پادگان كاریگەریی زۆریان هەبوو‪.‬‬ ‫* واتە بەشی سەرەكیی سیناریۆكە‬ ‫ئەوان جێبەجێیان كرد؟‬ ‫ ب��ەڵ��ێ‪ .‬ت��ەن��ان��ەت م��ن ب��ۆخ��ۆم‬‫تەداروكاتی بەشێك لە بەرەكەم دەكرد‪،‬‬ ‫خۆ ئێمە چەكمان نەبوو‪ ،‬خەڵكمان لەم‬ ‫الولەوالوە هێنابوو‪ .‬ئەمن ‪ 52‬یان ‪ 53‬كەسم‬ ‫لە ناوچەكەی خۆمانەوە هێنابوو‪ .‬پێشتر‬ ‫بانگهێشتم كردبوون بە یارمەتی خەڵكی‬ ‫ئەوێ‪ ،‬هەندێ خەڵكمان رێك¬خستبوو‪،‬‬ ‫پێمانوتبوون هەر كە هێرش كرا لەبەرەی‬ ‫خۆیانەوە تەقە بكەن‪ .‬لە پڕ هەواڵیان‬ ‫پێ¬داین و گوتیان هەستن سەنگەرەكانتان‬ ‫چۆڵ¬بكەن‪ ،‬پادگان تەسلیم بوو‪ ،‬كەوابێ‬ ‫بە باوەڕی من كارێكی باش كراوە‪.‬‬ ‫دەمویست ئەوە زیاد بكەم‪ ،‬ئەوەیان‬ ‫لە كورد كردە گوناحی كەبیرە (گەورە)‬ ‫سەیرەكەی ئ��ەوەب��وو ی��ەك پ��ادگ��ان لە‬ ‫دەوری ت��اران نەما چەك نەكرێ‪ .‬ئەمن‬ ‫جارێك لە وتووێژێكی چاپەمەنیدا یان‬ ‫لەگەڵ رۆژن��ام��ەی «كەیهان» ب��وو یان‬ ‫لەگەڵ رۆژن��ام��ەی «ئیتالعات» بوو‪،‬‬ ‫وت��م بەپێی ئامارێك كە راگ��ەی��ەن��راوە‬

‫یەك ملیۆن قەبزە چەك لە پادگانەكانی‬ ‫دەوروبەری تاران هاتوەتە دەرێ‪ .‬هیچی‬ ‫باسی ناكرێ‪ ،‬بەاڵم دەوری ‪ 500‬یان ‪600‬‬ ‫یان ئەوپەڕەكەی هەزار تفەنگ لە پادگانی‬ ‫مهاباد هاتۆتە دەرێ بە قەولی مەشهور‬ ‫بوەتە «پیراهن عسمان»‪.‬‬ ‫* مامۆستا پاش ئەوەی وتووێژەكان‬ ‫لەگەڵ دەوڵ��ەت��ی ن��اوەن��دی بە بنبەست‬ ‫دەگەن و ئیدی حزب و الیەنە سیاسییە‬ ‫كوردییەكان ناچار دەبن لە ژێر گوشاری‬ ‫هێرشی هێزەكانی دەوڵ��ەت��دا ش��ار و‬ ‫گوندەكانی ك��وردس��ت��ان چ��ۆڵ بكەن و‬ ‫روو بكەنە چیاكان‪ .‬ئێمە دەبینین حزب‬ ‫دی��م��وك��رات ب��ۆ ب��ەرەن��گ��اری و خەبات‬ ‫تەنیا بەرەنگاری و خەباتی چەكدارانە‬ ‫ه��ەڵ��دەب��ژێ��رێ‪ .‬ئ��ای��ا هیچ رێگایەكی‬ ‫دیكە نەبوو ئ��ەوك��ات ح��زب دیموكرات‬ ‫بی¬گرێتەبەر؟‬ ‫ با رێگای دیكە هەبوو‪ .‬خۆ تەسلیم‬‫ك��ردن و خۆ ب��ەدەس��ت��ەوەدان‪ ،‬بۆئەوەی‬ ‫چارەنوسی ئێمەش ببێتە چارەنوسی‬ ‫ئەوانەی كە پێیانوابوو دەكرێ بە تەسلیم‬ ‫بوون و پاڕانەوە لەگەڵ كۆماری ئیسالمی‬ ‫هەموو شتێك بكرێ‪ .‬خۆ ئێمە بۆ بەرگری‬ ‫لەخۆمان چەكمان تاو دایە‪ ،‬حزب «تودە»‬ ‫خۆ ئ��ەوەی نەكرد‪ ،‬حزبى تودە هەموو‬ ‫شتێكی ك��رد‪ .‬ب��ەاڵم سەرانی ئ��ەوان پتر‬ ‫كوژران یان هی ئێمە؟ سەرانی ئێمە یان‬ ‫گیانیان بە سەالمەتی بە دەربرد و درێژەی‬ ‫خەباتەكەیان دا‪ ،‬یان بە سەربەرزی وەكو‬ ‫كورد دەڵێ «بە پێوە مردن»‪ .‬لە حاڵێكدا‬ ‫ه��ی ئ��ەوان��ی��ان وەك��و ب��ەرخ��ی قەسابی‬ ‫بردە پای دار و لە سێدارەیان¬دان یان‬ ‫هێنایاننە س��ەر تەلەفزیۆن و هەموو‬ ‫شتێكیان لێ باڵوكردنەوە‪ .‬هیچ رێگای‬ ‫دیكە نەمابوو‪ .‬هەرچی هەوڵبوو دامان‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی شەڕ نەبێ‪ .‬بۆیە ئێستاشی لەگەڵ‬ ‫بێ هەندێ رۆشنبیرمان لێ پەیدا بوون كە‬ ‫«درەنگ هاتوون و دەیانەوێ زوو بگەنێ»‬ ‫سەرزەنشتی هەموو شتێك دەكەن‪ .‬دەنا‬ ‫ن��ەت��ەوەی ك��ورد ئ��ەوەن��دە سەرزەنشتی‬ ‫هێزە سیاسییەكان‪ ،‬بە تایبەتی حزب‬ ‫دیموكراتیان نەكرد كە بۆ هێشتیان ئەو‬


‫مەرگ و ماڵوێرانییە تووشی میللەتی كورد‬ ‫بێ؟ چونكە هەرچی لە توانامان دابوو‬ ‫كردمان بۆ ئەوەی میللەتی كورد توشی‬ ‫شەڕ نەبێ‪ .‬سەر شەقامەكانمان لەبیرن‪،‬‬ ‫گەورەترین دروشم «مرگ بر سازشكار»‬ ‫ب��وو كە مەبەستیان ح��زب دیموكراتی‬ ‫كوردستان بوو‪ .‬یان ماوەیەك هەر دوو‬ ‫حزب دیموكراتی كوردستانی عێراق و‬ ‫ئێرانیان تێك دەخست و دەی��ان وت‬ ‫«دیموكرات و قیادە‪ ،‬رەنجی كوردیان بە‬ ‫با دا»‪ .‬چونكە ئێمە لە مەسەلەی ماددەی‬ ‫‪8‬دا ( ناچمە نێو وردەكارییەكانی كە چۆن‬ ‫بوو؟چۆن نەبوو؟) دواتر دكتۆر قاسملوو‬ ‫لە میتینگێكدا گوتی بەدەر لەوەی ئێمە‬ ‫ڕامان بەرانبەر بە قیادە موقت چییە‪( .‬ئەو‬ ‫كات بە پارتی دیموكراتی كوردستانیان‬ ‫دەگوت «قیادە موقت»‪ .‬رێبەرایەتییەكی‬ ‫كاتی¬یان پێك هێنابوو ) م���اددەی ‪8‬‬ ‫شتێكی الوەكییە و ‪ 7‬مادەكەی دیكە باسی‬ ‫كێشەكانی كوردی ئێران دەكا‪ .‬بەاڵم ئەو‬ ‫باسی ك��وردی عێراق دەك��ات كارێكی بێ‬ ‫جێیە‪ .‬ل��ەس��ەرئ��ەوە لەعنەتی ت��ەواوی‬ ‫دونیامان بۆ هات‪.‬‬ ‫كەوابێ ئێمە هیچ نەما نەیكەین بۆ‬ ‫ئەوەی توشی شەڕ نەبین و میللەتی كورد‬ ‫توشی مەرگ و ماڵوێرانی نەبێ‪.‬‬ ‫* مامۆستا پاش ئەم قۆناغە حزب‬ ‫دیموكرات دێ لە چیاكانی قەندیل جێگیر‬ ‫دەبێ‪ ،‬بەاڵم دوای چەند ساڵ لە ساڵی‬ ‫‪ 1992‬دا ناچار دەب��ێ لە قەندیل بێتە‬ ‫خوارەوە و لە دەشتی كۆیە زەمین گیر‬ ‫ب��ێ‪ ،‬زۆر ك��ەس ئەمە بە مێژووییترین‬ ‫هەڵەی حزب دیموكرات دادەنێن‪ .‬وەاڵمی‬ ‫جەنابتان چییە؟‬ ‫ خۆزگە ئەو كەسانە لەوێ باین‪،‬‬‫نەك ژن و منداڵەكانیان لەبەر رەحمەتی‬ ‫بۆمباران و كاتیۆشا و تۆپخانەدا بایە!‬ ‫هەر بۆخۆیان لەوێ بوایەن و وەكو زۆر‬ ‫لە ئێمە بە سێ مانگ یەك كاتژمێر لەسەر‬ ‫ی��ەك خەویان لێ نەكەوتبایە‪ .‬دەب��وو‬ ‫خ��ەوت زۆر خۆش بێ كە یەك سەعات‬ ‫لەسەر ی��ەك بنووێ‪ ،‬چونكە سەعاتی‬ ‫بێ گرمەی تێدا ن��ەب��وو‪ .‬ك��وا ئێمە بە‬

‫كۆنگرەی دووەم‬ ‫بە چاك و خراپەوە‪،‬‬ ‫لە میژووی حزب دا‬ ‫كۆنگرەیە‪ .‬كەم‬ ‫وكوڕیی هەبووە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەشێكە‬ ‫لە مێژووی حزب‪.‬‬ ‫مێژووی حزب تەنیا‬ ‫شانازییەكانی نییە‪،‬‬

‫پێخۆشبوونی خۆمان هاتینە خ��وارێ؟‬ ‫بارودۆخێك كە ئێستا هەیە‪ ،‬بێ گومان‬ ‫بۆ ئێمە دڵخواز نییە‪ ،‬بەاڵم ئەوە ئاكامی‬ ‫ئەوە نییە كە ئێمە هاتووینە كۆیە‪ ،‬بە‬ ‫پێچەوانە‪ ،‬هاتنە كۆیە ئاكامی بارودۆخێك‬ ‫بوو كە ئێمە لەوێ تێیكەوتبووین‪ .‬باشە‬ ‫دەكرێ بۆ ماوەیەكی نازانم چەند ساڵی‪،‬‬ ‫ژن و م��اڵ و هەموو ئیمكاناتت لەبەر‬ ‫رەحمەتی تۆپ و كاتیۆشادا بێ و بۆمباران‬ ‫بكرێ‪.‬‬ ‫* ب��اش��ە مامۆستا زۆر ك��ەس ئەو‬ ‫پرسیارە دەكەن دەڵێن بۆ لە سەردەمی‬ ‫دكتۆر قاسملو و دكتۆر شەرەفكەندی دا‬ ‫ئەو گوشارە نەبوو؟‬ ‫ با نەڵێین ئەو گوشارە نەبوو‪،‬‬‫چونكە ئەگەر بڵێین ئ��ەو گ��وش��ارە لە‬ ‫سەردەمی ئەواندا نەبووە‪ ،‬دەبێ بڵێین‬ ‫ئ���ەوان سازشێكیان ه��ەب��ووە لەگەڵ‬ ‫كۆماری ئیسالمی‪ ،‬وا نییە لە سەردەمی‬ ‫دكتۆر قاسملو دا بووین‪ ،‬لە شەوی ‪25‬ی‬ ‫گەالوێژدا لە «گەورەدێ» بووین (ئەویش‬

‫هەر خاكی كوردستانی عێراقە) كە بۆ‬ ‫م��اوەی ‪ 4‬سەعات و ‪ 10‬دەقیقە لەسەر‬ ‫یەك لێیان داین‪ .‬بۆ مێژوو با ئەوە بڵێم‪،‬‬ ‫هەر كە گەورە دێمان بەجێهێشت‪ ،‬باوەڕم‬ ‫واب��وو كە دەب��ێ بێینە جێگایەكی وەك‬ ‫كۆیە‪.‬‬ ‫* بۆچی راست كۆیە؟‬ ‫ نەموت كۆیە‪ ،‬وتم جێیەكی وەك‬‫كۆیە‪ .‬وتم بچینە جێگایەك كە تۆپخانە‬ ‫نەمانگاتێ‪ .‬موشەكی دورهاوێژ دەگاتە‬ ‫هەموو جێگایەك‪ ،‬هەلیكۆپتەر دەتوانێ‪،‬‬ ‫بەاڵم با لە ب��واری تۆپخانە دەربچین‪،‬‬ ‫لەبەرئەوەی وتمان با پشتمان بە سنورەوە‬ ‫بێ‪ ،‬چووینە ئەوێ دوو ساڵ كوێرەوەری‬ ‫و خانوو ساز كردن و پارە لە عەرز كردن‬ ‫لە ئاخردا ناچار بووین بە جێی بێڵین‪.‬‬ ‫گوزەرانمان بۆ نەدەكرا‪.‬‬ ‫* م��ام��ۆس��ت��ا ش��ت��ێ��ك��ی دی��ك��ە ل��ەم‬ ‫پەیوەندییەدا كە زۆر جار باس دەكرێ‬ ‫و لە هەندێ شوێن بینیومانە و ناوی‬ ‫جەنابیشت دێ��ن��ن‪ .‬دەڵ��ێ��ت ل��ە ئاكامی‬ ‫مامەڵەیەكدا حزب دیموكرات لە قەندیل‬ ‫هاتە خوارەوە؟‬ ‫ ئەو قسانە لەمێژە هەزم بوون‪ .‬بۆ‬‫وەاڵم دانەوە نابن‪.‬‬ ‫* ئەی مامۆستا ئەوەی كە راستوخۆ‬ ‫دەشتی كۆیە دیاری دەك��رێ‪ ،‬ئایا حزب‬ ‫دی��م��وك��رات ئ���ەوەی ب��ە دڵ��خ��وازی خۆی‬ ‫هەڵبژاردوە؟‬ ‫ ئێمە لە جێی جۆراوجۆر گەڕاین كە‬‫جێگایەكمان دەست بكەوێ‪.‬‬ ‫* باشتر لە دەشتی كۆیە نەبوو؟‬ ‫ خۆشتر لە دەشتی كۆیە زۆر بوون‪،‬‬‫بەاڵم دەشتی كۆیە لە زۆر رووەوە باشتر‬ ‫ب��وو‪ .‬جێگایەكی زۆری هەبوو‪ .‬ئەگەر‬ ‫سەرنجت دابێ ئێستا ئەو جێگایەی دام‬ ‫و دەزگاكانی حزب تێدایەو ئێمەی لێین‪،‬‬ ‫جێگایەكی یەكجار زۆرە‪ .‬لەهیچ شوێنێك‬ ‫ئەوەندە جێگا دەس��ت ن��ەدەك��ەوت‪ .‬جگە‬ ‫لەوە بەشێكی زۆریش خانوبەرە هەبوون‬ ‫ك��ە س��ازم��ان ك��رد‪ .‬ل��ە ه��ەم��وو گرنگتر‬ ‫(لەمەیاندا ئەمن مەسئولییەتی لە ئەستۆ‬ ‫دەگرم) بۆخۆم تەجرەبەم لەسەر خەڵكی‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪71‬‬


‫كۆیە هەبوو‪ ،‬خەڵكی كۆیە خەڵكێكی زۆر‬ ‫شەریفن‪ ،‬زۆر نیشتمان پەروەرن‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫غەریبەی زۆر بە تەفاهومن‪ ،‬لێی ژیابووم‪،‬‬ ‫پێشنیارم كرد كە ئەگەر لە دەوروب��ەری‬ ‫كۆیە و خودی شاری كۆیە جێگایەكمان‬ ‫دەست بكەوێ باشە‪ ،‬هاتین پێیان پێشنیار‬ ‫كردین‪ ،‬وتم كۆیە جێگایەكی باشە با‬ ‫بچینە ئەوێ‪.‬‬ ‫* مامۆستا لە ساڵی ‪1375‬دا كە‬ ‫حزب یەك دەگرێتەوە‪ ،‬بنكەیەكی دیكە‬ ‫هەیە «قەاڵ سەیدەیە یا دۆڵە رەقە»‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوكات ئەوێتان تەحویل داویەوە‌؟‬ ‫ ئەو دوو شوێنە بۆیە بوو چونكە‬‫دوو الیەن بووین‪ .‬پاشان ئەوێش زۆرجار‬ ‫دەكەوتە بە هێرشی تۆپخانە‪ ،‬خۆ دەزانین‬ ‫ئێرەش (كۆیە) كەوتوەتە بەر هێرش‪،‬‬ ‫بەاڵم لە جۆرێكی دیكە یان تەیارە یان‬ ‫لەشكركێشیی بۆ ك��راوە ی��ان موشەكی‬ ‫دورهاوێژی بۆ هاتووە‪ ،‬بەاڵم ئەوێ هەر‬ ‫دەكەوتە بەر هێرشی تۆپخانە‪ .‬دواتریش‬ ‫هۆیەك نەبوو كە ئێمە لەوێ بنكەیەكمان‬ ‫هەبێ‪ .‬لەوەختی دوو حزب دا ئەوان لەوێ‬ ‫بوون‪ ،‬كاتێ یەكمان گرتەوە مەركەزییەتی‬ ‫حزب لێرە بوو و ئەوانیشمان هێنایە‬ ‫ئێرە‪ .‬خەڵكەكە بەشێكیان لە دەوروبەری‬ ‫رێبەری بوون(لێرە مانەوە‌) و بەشێكیان‬ ‫چوونە ئەو ئۆرگانانەی كە لە جێی دیكە‬ ‫بوومان‪.‬‬ ‫ئەگەر لەبیرمان بێ مەسەلەكە زۆر‬ ‫درێژخایەنترە لەوە‪ .‬ئەگەر لە قوواڵییشدا‬ ‫بووین ناچار بووین ك��ۆی بكەینەوە‪.‬‬ ‫چونكە هەلومەرجێك خوڵقا كە ئیدی‬ ‫ئەمنیەت نەبوو‌‪ .‬لەو رێگاوبانە دا بە‬ ‫دەیان كەسمان شەهید و بریندار بوون‪.‬‬ ‫دەڵێن لە پاش شەڕ هەموو كەس ژەنراڵە‪،‬‬ ‫ئەوانەی‌ لەخۆڕا تەحلیل دەكەن و تێیدا‬ ‫نین‪ ،‬بە كەیفی خۆیان تەحلیل دەكەن‪،‬‬ ‫مافی خۆیانە با تەحلیلی بكەن‪ ،‬بەاڵم كە‬ ‫لە نێو واقعیەتەكەدا دەژی دەبینی شتێكی‬ ‫دیكەیە‪ .‬بۆ وێنە زۆرجار ئیعتراز بەوەی‬ ‫دەكەم كە یەكێك دەڵێ «رووناكبیرەكان‬ ‫و سیاسییەكان»‪ ،‬دەڵێم سیاسییەكان‬ ‫تاریك بیرن؟ ئەوانە چونكە سیاسیین‪،‬‬

‫‪72‬‬

‫رووناكبیرن‪ .‬جا هەندێك لە رووناكبیرانی‬ ‫غەیرە حزب ئەو رەخنانە دەگرن‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫نێو حزبش دا یەك كەسیش نەی گوتوە بۆ‬ ‫بچینە ئەوێ؟ یەك كەس نەی ووتوە بۆ لە‬ ‫قەندیل بێینە خوارێ؟ چونكە لە قەندیل‬ ‫ژیان نەدەكرا‪ ،‬بە تایبەتی ئێمە لە قەندیل‬ ‫‪ 300‬بنەماڵەمان هەبوو‪ .‬ژن و منداڵ خۆ‬ ‫ناكرێ هەموو رۆژێ��ك لەبەر رەحمەتی‬ ‫تۆپ و كاتیۆشا دابێ‪.‬‬ ‫* دەرەتانی خەباتی چەكداری بەو‬ ‫شێوە‌ی پێشوو كە حزب دەیكرد نەما‪.‬‬ ‫هەلومەرجەكە وابوو كە زۆرجار جەنابت‬ ‫یان كەسانێكی دیكە لە حزبدا باسیان‬ ‫ك��ردوە‪ ،‬بەاڵم بۆ لەم سااڵنەی دواییدا‬ ‫(ب��ەت��ای��ب��ەت ل��ە س��ەردەم��ی دەس��ەاڵت��ی‬ ‫خ��ات��ەم��ی��دا) ح��زب دی��م��وك��رات هەوڵی‬ ‫نەداوە گرووپ و رێكخراوی نیمچە لیگاڵ‬ ‫پێك بێنێ؟ بۆ وێنە لە ساڵی ‪1379‬دا‬ ‫یا ‪1380‬دا كۆمەڵێك ویستیان حزبك‬ ‫دروست بكەن لە نێوخۆ و پەیوەندییان‬ ‫بە كۆمەڵێك كەسەوە هەبوو لە دەرەوە‪،‬‬ ‫تا هەواڵی ئەمە بە حزب گەیشت‪ ،‬حزب‬ ‫راگەیەندراوێكدا و بەپێی ئەو پێگەیەی كە‬ ‫هەیەتی پێشی بە دروست بوونی ئەو حزبە‬ ‫گرت و هەڵوەشایەوە‪ .‬بۆ حزب دیموكرات‬ ‫نەیتوانیوە لەو دەرفەتانە كەڵك وەرگرێ‪،‬‬ ‫گرووپ و رێكخراوی جۆراوجۆر دروست‬ ‫بكا؟‬ ‫ جارێ با باسی ئەوە نەكەین كە‬‫حزب رۆڵی هەیە یان نییە؟ ئاگای لێ¬یە‬ ‫یان ئاگای لێ نییە؟ ئەوەیان با لەوێ‬ ‫راوەس��ت��ێ‪ ،‬ب��ەاڵم خەڵكی كوردستان و‬ ‫رووناكبیرانی كورد بە دەیان رێكخراوی‬ ‫غەیرە حزب¬یان دروس��ت ك��ردوە كە بە‬ ‫جۆرێك لە جۆرەكان (رەنگە تەواو نەبێ‪،‬‬ ‫هیچ شتێك لە دونیا تەواو نییە) جێگای‬ ‫حزب سیاسییان پڕ كردوەتەوە‪ .‬خەڵك‬ ‫كردویەتی‪ .‬ئێمە چیین؟ ئێمەش ئامرازێكین‬ ‫بۆ ئامانجەكانی ئەو خەڵكە وەكو ئەو‬ ‫گروپانەی دیكە‪.‬‬ ‫* مامۆستا لەم نێوانەدا یەك شت‬ ‫هەیە‪ ،‬حزب دیموكرات بەپێی راب��ردو‪،‬‬ ‫بەپێی ئەزمون‪ ،‬بەپێی ئەو كەسایەتییانەی‬

‫كە هەیەتی‪ ،‬دەی توانی دەقیقتر عەمەل‬ ‫بكا یان ئەوەی هاندەری كۆمەڵێك كەس‬ ‫بێ كە شتێك دروست بكەن‪.‬‬ ‫ دەت���ەوێ بڵێم ح��زب دیموكراتی‬‫كوردستان ئەوانی دروستكردوە؟‬ ‫* نا مەبەستم ئەوە نییە‪.‬‬ ‫ حزب دیموكرات دروستكەر نییە و‬‫دروستیش ناكا‪ ،‬بەاڵم خەڵك هەیە بۆخۆی‬ ‫دروستیكردوە‪ ،‬هەمووشمان دەزانین‪.‬‬ ‫* ب��ەاڵم ح��زب دی��م��وك��رات دەت��وان��ێ‬ ‫كاریگەریی هەبێ‪.‬‬ ‫ لەو شتانەدا من نامەوێ ئادرەس‬‫ب��دەم و ئیددیعا بكەم‪ ،‬ئەمن شتی وا‬ ‫ن��اك��ەم‪ ،‬ب��ەاڵم لەسەر ئ��ەو قسەیە من‬ ‫پێمخۆش بوو ئەو بەیانییەی كە باسی‬ ‫دەكەی (ئەوە نابێ راگەیەندراو بێ‪ ،‬ئەوە‬ ‫دەبێ بەیانییە بێ‪ .‬چونكە ئە ‌و دووانە‬ ‫‌جیاوازییان هەیە) لێرە لەبەر دەستمان‬ ‫بایە و بمانزانیبایە كە داخۆ ئێمە چیمان‬ ‫وت���وە‪ .‬چەند ك��ەس لەنێو ئەندامانی‬ ‫حزب دیموكرات¬دا (لە نێوخۆی واڵت)‪،‬‬ ‫پێشنیاریان كرد كە حزبێكی ئاشكرا دروست‬ ‫دەكەین‪ ،‬وەك ئەوەی كە لە كوردستانی‬ ‫توركی‌ا هەبوو‪ .‬وەك «دەتەپە» (‪.)DTP‬‬ ‫ئێمە باوەڕمان وابوو كە فەزای سیاسیی‬ ‫ئێران لەگەڵ ف��ەزای سیاسیی توركیا‌‬ ‫جیاوازیی هەیە‪ .‬تۆ حزبێكی سیاسیی‬ ‫جیدی دامەزرێنی‪ ،‬هیچ ئیزنی چاالكیی‬ ‫پێ نادەن‪ ،‬پاشان ئەندامان و مۆرەكانی‬ ‫خۆت دەخەیتە مەترسییەوە‪ .‬تۆ ئەو حزبە‬ ‫دروست دەك��ەی‪ ،‬كەسە باشەكانی خۆت‬ ‫كە هەتە (چ ئەندامی حزبە چ دۆستی‬ ‫حزبە) دەیخەیە نێو ئەوێ یان نا؟ ئەگەر‬ ‫دەیخەیە نێو ئەو حزبە‪ ،‬ئەوە ئەوانت‬ ‫خستوەتە مەترسییەوە‪ .‬خەڵكی خراپ‬ ‫دەیەوێ بێ‪ ،‬گومان دەكەی یان نا؟ ئەگەر‬ ‫گومان بكەی ئەوە حزبەكەت ئاشكرا كردوە‬ ‫‪،‬كە ئەوە حزبێكی جیدیە و دژی كۆماری‬ ‫ئیسالمییە‪ .‬بەقەولی كوردەواری دەیكەیە‬ ‫«گۆڵی كا بەكری» هەموو جۆرە تەیر و‬ ‫توری دونیای تێدا كۆ دەكەیتەوە‪ ،‬ئەوە‬ ‫حزب نییە‪ .‬پێمانوابوو فەزای سیاسیی‬ ‫ئەوێ ئەوە هەڵناگرێ كە حزب سیاسیی‬


‫جیددیی تێدا دابمەزرێ‪ ،‬كەوایە باشترە‬ ‫خەڵكەكەی ژوورێ بەو شتانەی كە هەیە‬ ‫خۆی سەرقاڵ بكا‪ .‬یەكێتی نوسەرانە‪،‬‬ ‫یەكێتی ه��ون��ەرم��ەن��دان��ە‪ ،‬ئەنجومەنی‬ ‫قەڵەمە‪ ،‬ئەنجومەنی ئەدەبییە و‪....‬‬ ‫ئەوانە بكەن كە شتی سیاسی نین‪NGO« .‬‬ ‫« ك��ان دامەزرێنن و پ��ەرەی��ان پێ بدەن‬ ‫باشترە‪ .‬رای ئێمە ئەوە بووە‪ .‬تەنانەت‬ ‫لە جێگایەكی دیكەدا وتمان ئێمە پێمانوایە‬ ‫فەزای سیاسیی ئێستا ئەوە هەڵناگرێ‪،‬‬ ‫پاشان ئێمە خۆ خاوەنی كوردستانی ئێران‬ ‫نیین‪ .‬ئێمە لەوێ دەسەاڵتدار نین‪ .‬ئەگەر‬ ‫لە كوردستانی ئێران دەسەاڵتدار بوایەین‪،‬‬ ‫ح��زب دیموكراتی كوردستان پێشی بە‬ ‫دروستبوونی حزب دیكە نەدەگرت‪ .‬خەڵك‬ ‫ئازادە بۆخۆی حزب دادەمەزرێنی یان نا‪،‬‬ ‫تەنانەت ئیزنی دامەزراندنی حزبش خۆ‬ ‫خەڵك لە حزب دیموكراتی كوردستانی‬ ‫وەرناگرێ‪ ،‬دەبێ مۆڵەت نامەی دامەزرانی‬ ‫حزب سیاسی لە دەوڵەت وەربگیرێ‪ .‬لە‬ ‫هیچ شوێنێكی دونیا مۆڵەتی دامەزرانی‬ ‫حزب سیاسی لە حزب وەرناگیرێ‪ ،‬لە‬ ‫وەزارەتی نێوخۆ وەردەگیرێ‪ .‬ئێمە وتمان‬ ‫هەلومەرجەكە لەبار نییە و حزب سیاسیی‬ ‫ئاوا لە كوردستانی ئێران ناتوانێ چاالك‬ ‫بێ و بەرهەمدار بێ‪ ،‬بەو‌حاڵەش ئەگەر‬ ‫هەلومەرج هەبێ ئێمە پێمانخۆشە هەزار‬ ‫گوڵ بپشكوێ‪ .‬ئەوە نازانم لەكوێیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كاتی خۆی چاپ بووە‪ .‬كەی ئێمە نەمان‪-‬‬ ‫هێشتوە؟ باشە ئێمە بۆ نەمان¬هێشتوە؟‬ ‫دامان نا كە حزب دیموكرات بەیاننامەیەكی‬ ‫دەرك��رد كە نابێ ئەو حزبە دابمەزرێ‪،‬‬ ‫خەڵك بۆ بەقسەی حزب دیموكرات دەكا؟‬ ‫دەسەاڵتدارە لەوێ؟‬ ‫ئ��ەوەم ئێست‌ا وەبیرهاتەوە‪ ،‬ئێمە‬ ‫ئاگامان لە هەندێ جمووجۆڵ هەبوو‪،‬‬ ‫هەندێك جموجۆڵی گوماناوی هەبوون‪،‬‬ ‫لە جێگایەكدا ئاماژەمان ب��ەوە ك��ردوە‪،‬‬ ‫لە دەرێ كۆمەڵێك كەس خەریك بوون‬ ‫حزبك بەناو ئەوە(‪ ‌)...‬و بە غەرەزی دیكە‬ ‫بۆ كوردی ئێران دروست بكەن‪ ،‬ئێمە لە‬ ‫جێگایەكدا بەرەوڕووی ئەوە بووینەوە و‬ ‫خەڵكمان لەوە ئاگادار كردەوە‪.‬‬

‫* دەتوانی ناوی ئەو كەسانەمان پێ‬ ‫بڵێی؟‬ ‫ بۆ ناویان بەرم‪،‬هیچ زەروورەتێكی‬‫نییە‪ ،‬رەنگە خەڵكێك بۆخۆیان بزانن‪.‬‬ ‫رەنگە تۆش لەو كەسانە بی كە بزانی‪.‬‬ ‫* مامۆستا ئەگەر پرسیاری دیكە‬ ‫نەیەتە گۆڕێ‪ ،‬وەك دوا پرسیار‪ .‬ئەمساڵ‬ ‫‪65‬ساڵ بەسەر تێكۆشانی حزب دیموكراتی‬ ‫كوردستاندا تێ¬پەڕی‪ .‬بەو پێیەی كە حزب‬ ‫دیموكرات وەك دەسەاڵتی سیاسی خاوەنی‬ ‫بستێ خاك نییە و لە پارچەیەكی دیكەی‬ ‫كوردستان نیشتەجێیە‪ ،‬زۆر كەس دەڵێت‬ ‫حزب دیموكراتی كوردستان خاوەن ‪65‬ساڵ‬ ‫خەباتی بێ ئاكامە (ئەمە رای من نییە)‬ ‫واڵمی جەنابتان چییە؟‬ ‫‪،‬‬ ‫ بستە خاك و ئەوانە هی من نییە ‌‬‫بەاڵم با حەقی تألیفی ئەو دەستەواژەیەم‬ ‫لێ نەستێندرێ‪ .‬مەسەلەی بستێ خاكمان‬ ‫نییە‪ ،‬رەنگە بە دەیان جار (ئەوەڵ جار و‬ ‫ئاخر جار) ئەمن بەكارم هێنابێ‪ .‬بۆخۆم‬ ‫باوەڕم بەوە هەیە‪.‬‬ ‫ئ��ەوە زۆر هەڵەیە كە بڵێین حزب‬ ‫دیموكرات خ��اوەن ‪ 65‬ساڵ خەباتی بێ‬ ‫ئاكامە‪ .‬ئەوانەی كە وادەڵێن رەنگە بۆ‬ ‫رەخنە گرتن ی��ان دژایەتیكردنی حزب‬ ‫دی��م��وك��رات ئ���ەوە بڵێن‪ .‬ب��ەب��ێ ئ��ەوەی‬ ‫بۆخۆیان بزانن‪ ،‬ت��ەواوی بزوتنەوەی‬ ‫كورد لە سەرەتای مێژووەوە تا ئێستا بە‬ ‫بێ ئاكام دادەنێن‪ .‬چونكە خەباتی حزب‬ ‫دیموكرات بێ ئاكامە؟ هەر ئێستا زۆركەس‬ ‫پێیوایە (كە ‌دی��ارە هەڵەیەكی گەورەیە)‬ ‫حزب دیموكرات لە كۆیەیە‪ .‬ئەگەر حزب‬ ‫دیموكرات لە كۆیە بێ‪ ،‬من یەك رۆژی‬ ‫تێدا ئەندام نابم‪ .‬حزب دیموكرات لە نێو‬ ‫رۆژهەاڵتی كوردستانە‪ .‬بەاڵم خەڵك بۆ‬ ‫ئەوە دەبینێ؟ ئەی ئەو خەڵك و الیەنگرەی‬ ‫ك��ە ل��ە ‌نێوخۆی واڵت���دا هەیەتی‪ ،‬ئەو‬ ‫وشیارییە سیاسییە كە دروست بووە‪ ،‬ئەو‬ ‫هێڵە فیكرییە سیاسییە (كە هێڵی فكری حزب‬ ‫دیموكرات لە هی هەمووان زیاتر لە خەڵك‬ ‫نزیكترە)‪ ،‬ئەوە چیە؟ ئەو بە رێكەوتە؟‬ ‫ئەگەر ئەو خەباتە نەبایە‪ ،‬ئەگەر ئەو‬ ‫خەباتە چەكدارانەیە‌ نەبایە ئێستا كەسێك‬

‫دەما؟ رەنگە هەزارو یەك تێبینیمان لەسەر‬ ‫خەباتی «‪( »PKK‬بە ئاشكرا ناوی دێنم)‬ ‫هەبێ‪ ،‬بەاڵم ئەگەر بزوتنەوەی كورد لە‬ ‫كوردستانی توركی‌ا ئێستا زیندوویە‪،‬‬ ‫ئاكامی ئەو خەباتە چەكدارانە ( بەقەولی‬ ‫تۆ‪ ،‬یا بە قەولی ئەوانە‪ .‬ئینشائەڵاڵ‬ ‫ئەوە قسەی تۆ نییە) بێ ئاكامە بووە كە‬ ‫«‪ »PKK‬كردویەتی‪ PKK .‬كوا چی كردوە؟‬ ‫كوردستانی رزگ��ار ك��ردوە؟ بستێ خاكی‬ ‫هەیە؟ ئەگەر ئەو خاكی لە قەندیل‌ شاخی‬ ‫هەیە‪ .‬ئێمەش لەو دەشتە پان و بەرینە‬ ‫خاكمان بەدەستەوەیە‪ .‬بەاڵم خۆ خاكی‬ ‫ئێمە نییە‪ .‬ئێمە ئەو ئیدیعایانە ناكەین‬ ‫كە كوردستان هەموو موڵكی ئێمەیە‪ .‬ئەو‬ ‫شتانە عادەتەن لە حزب دیموكرات دا‬ ‫جێگایان نییە‪ .‬كەوابێ وا نییە‪ .‬خەبات وا‬ ‫نییە یان گەیشتوەتە ئەوپەڕی خۆی یان‬ ‫ئەگەر نەگەیشتوەتە ئەوپەڕی خۆی‪ ،‬ئەوە‬ ‫خەباتێكی بێ ئاكام بووە‪ .‬بە باوەڕی من‬ ‫ئەو وشیارییە سیاسییەی كە هەمانە‪،‬‬ ‫ئ��ەوە ك��ە خەڵك ل��ەب��اری سیاسییەوە‬ ‫لەباری بۆچوون بۆ كێشەكانەوە‪ ،‬دەتوانم‬ ‫بڵێم خەڵكی رۆژهەاڵتی كوردستان لەنێو‬ ‫حزبە سیاسییەكاندا لە حزب دیموكرات (لە‬ ‫باری فیكرییەوە باسی تەشكیالت ناكەم)‬ ‫لەهەمووان نزیكترن‪ ،‬ئەوەش ئاكامی ئەو‬ ‫خەباتەیە كە كردویەتی‪ .‬باوەڕم بەشتی‬ ‫وا نییە‪ .‬سبەینێش بزانم وای��ە‪ ،‬بەجێی‬ ‫دێڵم‪ .‬ئەگەر بزانم خەباتی ‪ 65‬ساڵەی بێ‬ ‫ئاكامە‪ ،‬بۆ خۆم ماندو بكەم؟ النیكەم ‪5‬ـ‬ ‫‪ 6‬ساڵم تەمەن ماوە خەریكی ژیانی خۆم‬ ‫دەبم‪ .‬پێم¬خۆشە ئەوەش زیاد بكەم كە‬ ‫ئەگەر كۆماری ئیسالمی هەرگیز نەیتوانیوە‬ ‫هەموو بەرنامەكانی لە كوردستان پیادە‬ ‫بكات‪ ،‬لەبەرئەو بەرەنگارییە چەكدارانەیە‬ ‫بووە كە لە كوردستان بەڕێوە براوە‪.‬‬ ‫* زۆر سپاس مامۆستا‪.‬‬ ‫ سپاس بۆ ئێوەش‪.‬‬‫* بەاڵم هەر هیچ نهێنییەكت نەدركاند‬ ‫و هیچ شتی زیاترت لەوانە ن��ەوت كە‬ ‫پێشتر باست كردون‪.‬‬ ‫ نا‪ .‬باشە شتی واشمان باس كرد كە‬‫باس نەكرابوون‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪73‬‬


‫عەبدوڵاڵ حەسەن زادە‪،‬‬ ‫سكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ‪:‬‬

‫لە چوارچێوەی زەرفیەتی كۆماری ئیسالمیدا‬ ‫دەورانی سەرۆكایەتیی رۆحانی جۆرێك لە‬ ‫كرانەوە بەخۆیەوە دەبینێ‬ ‫ئا‪ :‬ئەنوەر حسێن‬

‫سـ‬

‫س��ەب��ارەت بەدەرئەنجامی هەڵبژاردنە‬ ‫سەرۆكایەتیەكە‪ ،‬چ���واردەی حوزەیرانی‬ ‫ئ��ەم��س��اڵ ل��ە ك��ۆم��اری ئیسالمی ئ��ێ��ران و‬ ‫سەركەوتنی حەسەن رۆحانی بەسەر پێنج كاندیدەكەیی‬ ‫تردا‪ ،‬ئەو هۆكارانەی لەپیشت سەركەوتنی ناوبراو‬ ‫و ئەوئاستەنگیانەی دێنە بەردەم ئەم خولەی نوێی‬ ‫سەرۆكایەتی ئێران و دەرهێنانی ئێران لە قەیرانە‬ ‫ئابورییە نێودەوڵەتیەی كە تێیكەوتوە‪ ،‬تاچەند‬ ‫رۆحانی دەتوانێ ئەم قەیرانە تێپەڕێنێ و دەتوانێ‬ ‫سەركەوتن بەدەست بهێنێ‪ ،‬ئەم پرسیارانەو چەند‬ ‫پرسیارێك دەرب����ارەی هەڵبژاردنەكانی ئ��ێ��ران و‬ ‫سەركەوتنی حەسەن ڕۆحانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار‬ ‫و داهاتووی ئەو واڵتە دیدارێك لەگەڵ عەبدوڵاڵ حەسەن‬ ‫زادە سكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستانی‬

‫‪74‬‬


‫ئێران سازكرد‪.‬‬ ‫* بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان‪،‬‬ ‫ح��ەس��ەن ڕوح���ان���ی ك��ان��دی��دی ب��ە ن��او‬ ‫ڕیفۆرمیستەكان دەرچ��وو‪ ،‬سیناریۆكانی‬ ‫پشت ئەم دەنگدانەو دەرچوونی ڕۆحانی‬ ‫چیبوو ؟‬ ‫ بە باوەڕی من نە هیچ بەرنامەیەكی‬‫ڕێ��ك��خ��راو ب��ۆ دەن���گ���دان ب��ە ڕۆح��ان��ی‌و‬ ‫هەڵبژاردنی لەئارادا بوو‪ ،‬نە هیچ حیزب‌و‬ ‫ڕێكخراوێكی جدیی ئۆپۆزیسیۆنیشی لەپشت‬ ‫ب��وو‪ .‬مەسەلەكە ه��ەرئ��ەوەب��وو ك��ە ئەو‬ ‫كاندیدایانەی خەڵك دەیویستن‌و تەنانەت‬ ‫ئەوانە كە جێی پەسندی ڕيفۆڕمخوازانی‬ ‫نێو دەسەاڵتیش ب��وون لەالیەن ش��ورای‬ ‫نیگابانەوە ڕەت كرابوونەوەو محەممەد‬ ‫رەزا عارفیش كە وەك ڕيفۆڕمخواز دەناسرا‬ ‫چەند ڕۆژ پێش هەڵبژاردن كشایەوە‪ .‬لێرەدا‬ ‫لەالیەك ئەوانە كە بە ڕێفۆڕمخواز دەناسرێن‬ ‫پشتیوانی‌یان لە رۆحانی كردو لەالی دیكەش‬ ‫ئەو دەنگدەرانە كە لە سیاسەت‌و دەسەاڵتی‬ ‫چەندساڵەی كۆنەپارێزەكان بێزار بوون‬ ‫نەك لەبەر ئ��ەوەی بەڕاستی رۆحانی بە‬ ‫نوێنەری داخوازەكانی خۆیان بزانن‪ ،‬بەڵكو‬ ‫تەنیا بۆ ئەوەی بە دەسەاڵتی فەرمانڕەوا‬ ‫ڕابگەیەنن كە لەئاكارو كردارو سیاسەت‌و‬ ‫ڕەفتاری خۆی‌و كاربەدەستەكانی ناڕازین‬ ‫دەنگیان بە رۆحانی دا‪ ،‬كە دی��ارە ئەمە‬ ‫كاریگەری‌یەكی ی��ەك‌الك��ەرەوەی هەبوو‪.‬‬ ‫بەم جۆرە ئەو دەنگانەی بە رۆحانی دران‬ ‫پێش ئەوەی دەنگی «ئەرێ» بە رۆحانی بن‬ ‫دەنگی «نا» بە كاندیداكانی دیكەو تێكڕای‬ ‫سیاسەتەكانی كۆنەپارێزان بوون‪.‬‬ ‫* چاودێران پێیانوایە هیچ جیاوازییەك‬ ‫ب��ەدی ناكرێت ل��ە ن��ێ��وان خامەنەیی و‬ ‫ڕۆحانی و ن��ەژاد و ڕەفسەنجانی‪،‬بەڵكو‬ ‫هەموویان سەر بە مەدرەسەیەكن بە ناوی‬ ‫كۆماری ئیسالمی ئێران‪ ،‬یەك سیاسەت‪،‬‬ ‫یەك بەرنامە‪ ،‬یەك داهاتووش چاوەڕوانی‬ ‫ئێران دەكات ‪.‬‬ ‫ نازانم مەبەستتان لە چاودێران چ‬‫كەسانێكن‪ .‬بەاڵم بە بۆچوونی من حوكمێكی‬ ‫لەوچەشنە گشتی ل��ەب��ارەی مۆرەكانی‬ ‫هەر ڕژێ��م‌و هەر دامودەزگایەكەوە بدرێ‬

‫رۆحانی لەسەردەمی‬ ‫كاندیداتۆرییشی‌دا‬ ‫زۆر بەپارێزەوە‬ ‫بەڵێنی دەداو هەموو‬ ‫هەوڵی ئەوەبوو «پێ‬ ‫لەبەڕەی خۆی زیاتر‬ ‫ڕانەكێشێ»‬

‫ن��ادروس��ت��ە‪ .‬ئ��ەوە ڕاستە كە ئەوكاتەی‬ ‫ك��ار دەگ��ات��ە پاراستنی نیزامی كۆماری‬ ‫ئیسالمی هەموو ئەوانەی ناوتان بردن‌و‬ ‫ئەوانەش كە ناویان نەهاتوە یەك‌دەنگ‌و‬ ‫یەك‌هەڵویستن‪ ،‬بەاڵم زۆر ناواقعییە ئەگەر‬ ‫بڵێین جیاوازی‌یەك لەنێوان خاتەمی‌و‬ ‫ئەحمەدی‌نەژاد یان لەنێوان میرحوسەینی‬ ‫موسەوی‌و مەهدیی كەرڕوبی لەالیەك‌و‬ ‫سەعیدی جەلیلی‌و موحسینی ڕەزای��ی‬ ‫لەالیەكی دی��ك��ەدا نیە‪ .‬ئەگەر بەڕاستی‬ ‫وایە چۆنە ئەوانەی باوەڕیان بە گۆڕان‬ ‫لەئێران‌دا هەیە لەپشتی موسەوی‌و كەڕوبی‬ ‫ڕادەوەس��ت��ن‌و كۆنەپارێزانیش دووساڵە‬ ‫ئەوانیان لە ماڵەكانی خۆیان‌دا زیندانی‬ ‫كردوە؟‬ ‫* ڕۆحانی بەڵێنی زۆر و زەوەندی داوە‬ ‫پێتانوایە دەتوانێ هەنگاو هەڵگرێ یان‬ ‫تەنها بانگەشە و چەواشەكردنی خەڵكە ؟‬ ‫ پێموایە نە رۆحانی وادەو بەڵێنی‬‫گۆڕانێكی شۆڕشگێڕانەی بە دەنگدەرانی ئەو‬ ‫هەڵبژاردنە داوەو نە ئەو هیچ كاندیدایەكی‬

‫دیكەش لە سیستمی ویالیەتی فەقیهی‌دا‬ ‫دەتوانێ هەموو بەڵێنییەكانی دەوران��ی‬ ‫كاندیداتۆری وەدی بێنێ‪ .‬چونكە لەو‬ ‫سیستمەدا چەند ناوەندی دەسەاڵت هەن كە‬ ‫دەتوانن پێشی بڕیارو كارەكانی سەركۆمار‬ ‫بگرن‪ .‬ل��ەوەش بەوالتر بڕۆین‪ ،‬له ‌كام‬ ‫واڵت��ی جیهان‌دا كاندیداكان توانیویانە‬ ‫دوای س��ەرك��ەوت��ن‌و بەدەستەوەگرتنی‬ ‫دەس��ەاڵت هەموو بەڵێنەكانی سەردەمی‬ ‫پڕوپاگاندەی هەڵبژاردن بەجێ بگەیەنن؟‬ ‫ئەگەر لەبیرمان بێ رۆحانی لەسەردەمی‬ ‫كاندیداتۆرییشی‌دا زۆر بەپارێزەوە بەڵێنی‬ ‫دەداو هەموو هەوڵی ئەوەبوو «پێ لەبەڕەی‬ ‫خۆی زیاتر ڕانەكێشێ»‪ .‬لەوە گەڕێ كە‬ ‫ئەو پیاوە بۆخۆشی بەتایبەتی ئەوكاتەی‬ ‫باس لە ئازادییە ديموكراتییەكان‌و مافی‬ ‫نەتەوە بن‌دەستەكان دەكا باوەڕێكی پتەوی‬ ‫بەو شتانە تێدا بەدی ناكرێ‪ .‬بەوحاڵەش‬ ‫وا بیر دەكەمەوە هەم بۆخۆی (وەك لە‬ ‫ی��ەك��ەم كۆنفرانسی چاپەمەنی‌دا وت��ی)‬ ‫دەی��ەوێ بەڵێنەكانی بەرێتە س��ەرو هەم‬ ‫دەس��ەاڵت��ە ب��ڕی��اردەرەك��ەش (خامەنەیی)‬ ‫بەتایبەتی لەو بەشەدا كە دەگەڕێتەوە‬ ‫سەر هەوڵی كەم‌كردنەوەو البردنی گەمارۆ‬ ‫نێودەوڵەتییەكان‌و باشكردنی وەزع��ی‬ ‫ئابوری‪ ،‬كۆسپی گەورەی ناخاتە بەردەم‪.‬‬ ‫* وا هەست دەكرێت خامنەیی و دەوڵەت‪،‬‬ ‫زیرەكانە بەرنامەڕێژی هەڵبژاردنەكان‬ ‫بكەن‪ ،‬جارێك خاتەمی دێنێت بە ناوی‬ ‫ڕیفۆرمیست بۆ ساردكردنەوەی خەڵك لە‬ ‫داڕووخ��ان دواتر نەژاد بۆ ڕاستكردنەوەی‬ ‫هاوكێشەكان‪ ،‬دواجار ڕ‌ۆحانی بۆ ڕاگرتنی‬ ‫خەڵك لە چاوەڕوانیدا ئەم بۆچوونانە‬ ‫دروستن ؟‬ ‫ وابزانم ئەم بۆچوونە زێدەڕۆیی‌و‬‫ناواقیعی‌بوونێكی تێدا ه��ەی��ە‪ ،‬ڕاستە‬ ‫دوابڕیار بەدەستی خامەنەییەو دەتوانێ‬ ‫ڤیتۆ لەسەر هەموو بڕیارێكی دەوڵ��ەت‬ ‫دابنێ‪ ،‬بەاڵم وانيیە كە هەموو ئاكامەكانی‬ ‫گشت هەڵبژاردنەكان بە نەخشەی پێشوو‬ ‫یان تەنانەت بە ڕەزامەندی‌و پێخۆش‌بوونی‬ ‫ئەویش ب��ووب��ن‪ .‬بۆ نمونە له ‌دەورەی‬ ‫یەكەمی هەڵبژێرانی خاتەمی‌دا‪ ،‬كاندیدای‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪75‬‬


‫دڵخوازی خامەنەیی ناتیقی نوری بوو‪،‬‬ ‫بەاڵم جیاوازیی دەنگەكان هێندە زەق بوو‬ ‫كە نەیتوانی ئاكامەكە بگۆڕێ‌و هەروەك‬ ‫كاتی خ��ۆی گوتبووی لەڕێگای دیكەوە‬ ‫پێشی بەرنامەكانی خاتەمیی گرت‪( .‬ئەگەر‬ ‫بەرنامەیەكی بووبێ)‪ .‬هەروەها ئاكامەكانی‬ ‫هەڵبژاردنی مەجلیسی شەشەم‌و تەنانەت‬ ‫دواهەڵبژاردنی سەركۆمارییش دڵخوازی‬ ‫خامەنەیی ن��ەب��وون‪ .‬ب��ەاڵم ه��ەرج��ارەی‬ ‫بەهۆكارێك نەیویستوە یان نەیتوانیوە‬ ‫بەشێوەیەكی زەق دەست لە ئاكامەكانی‬ ‫هەڵبژاردن وەربدا‪ .‬دیارە جاری واش هەبووە‬ ‫كە خامەنەیی‌و تاقمەكەی یان كارەكانیان‬ ‫وا ڕێك‌خستوون كە ئاكامی دڵخواز بەدەست‬ ‫بێنن یان بە گۆڕینی ئاكامەكان بەرنامەی‬ ‫خۆیان دابەزاندوە‪ .‬نموونە‌ش دووەم‌دەورەی‬ ‫هەڵبژێرانەوەی ئەحمەدی‌نەژاد (دەیەمین‬ ‫دەورەی هەڵبژاردنی سەركۆماری) بوو‪.‬‬ ‫* ه��ی��چ واقیعیەتێك دەدەی بە‬

‫‪76‬‬

‫ئەنجامەكانی هەڵبژاردن‪ ،‬یان پێتوایە‬ ‫پێشتر بەرنامەسازی بۆ ك��راوە جگە لە‬ ‫سیناریۆی هەڵبژاردن مانایەكی تری نییە ؟‬ ‫ لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا سەرەڕای‬‫موهەندیسی‌كردنی كاروبارەكان‪ ،‬هیچ كام‬ ‫لە كاندیداكانی جێی پەسندی خامەنەیی‬ ‫ئ��ەوەن��دە دەنگیان نەهێنایەوە‪ ،‬كە بە‬ ‫دووهێندەنیشاندانی دەنگەكانیشی بگاتە‬ ‫قۆناغی هەڵبژێران‪ .‬هەربۆیە بەچەند‬ ‫دەلیل ئاكامەكەی قبوڵ كرد‪ :‬یەكەم وەك‬ ‫وتم جیاوازیی زۆری دەنگەكان بوو‪ .‬دووەم‬ ‫چونكە لەترسی هەڵبژاردنێكی ساردوسڕ‬ ‫نەیدەویست هەڵبژاردن بكەوێتە دەوری‬ ‫دووەم‪ .‬له‌دەوری یەكەم‌دا بە ڕێكخستنەوەی‬ ‫ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی ش��وڕاك��ان‌و هەڵبژاردنی‬ ‫سەركۆماری توانیبوویان خەڵكێكی زۆر‬ ‫لە دەوری سندوقەكانی هەڵبژاردن كۆ‬ ‫بكەنەوە‪ ،‬كە لە دەوری دووەم‌دا بۆیان‬ ‫نەدەكرا‪ .‬سێیەم‌و له ‌هەمووان گرنگتر بە‬ ‫باوەڕی من ئەوەبوو‬ ‫ك���ە خ��ام��ەن��ەی��ی‬ ‫ب���ەپ���ێ���چ���ەوان���ەی‬ ‫چ��اوەڕاوان��ەك��ان��ی‬ ‫ڕژێم باش دەزانی كە‬ ‫ڕووبەڕووبوونەوە‬ ‫لەگەڵ كۆمەڵگەی‬ ‫ن��ێ��ون��ەت��ەوەی��ی‌و‬ ‫سەپاندبێ گەمارۆ‬ ‫ئ���اب���وری���ی���ەك���ان‬ ‫چ���ۆن���ی���ان پشتی‬ ‫ئ��اب��وری��ی ئ��ێ��ران‬ ‫ش��ك��ان��دوەو پایەی‬ ‫ژی���ان‌و گ��وزەران��ی‬ ‫ك��ۆم��ەاڵن��ی خەڵك‬ ‫چەندە داب��ەزی��وە‪.‬‬ ‫بۆیە وا تێدەگەم‬ ‫ل���ەب���ەر ه��ەن��دێ‬ ‫ه���ۆی دی��ك��ەش كە‬ ‫ب��اس��ەك��ەی��ان پێ‬ ‫درێ���ژ ن��اك��ەم��ەوە‪،‬‬ ‫دەی�����ەوێ گ���رژی‌و‬ ‫ئ��اڵ��ۆزی��ی��ەك��ان��ی‬ ‫لەگەڵ دنیای دەرەوە‬

‫كەمێك خ��او بكاتەوەو ئەمەش لەسەر‬ ‫دەستی یەكی وەك رۆحانی كە بە میانەڕەو‬ ‫ن��اس��راوە ئاسانترو «ئابڕومەندانەتر»‬ ‫جێبەجێ دەبێ تا كەسێكی وەك سەعیدی‬ ‫جەلیلی‪.‬‬ ‫* ئێران بەرەو كوێ هەنگاو دەنێت لە‬ ‫سایەی ڕۆحانی و داهاتووی ئەم واڵتە چ‬ ‫چارەنوسێك چاوەڕێیەتی ؟‬ ‫ وەك پێشتر وتم سەركۆمار لەئێران‌دا‬‫ئەوەندە دەسەاڵتی نییە كە چاوەڕوان بین بە‬ ‫ڕۆیشتنی سەركۆمارێك‌و هاتنی یەكی تازە‬ ‫گۆڕانێكی بنەڕەتی لە تێكڕای سیاسەت‌و‬ ‫ڕێبازی دەوڵ��ەت‌دا پێك بێ‪ ،‬تەنانەت لە‬ ‫واڵتانی ديموكراتیش‌دا بەگۆڕانی سەركۆمار‬ ‫جەوهەرو نوەڕۆكی سیستمەكە ناوەڕۆكى‪.‬‬ ‫بەوحاڵە پێموانییە هاتنی حەسەنی رۆحانی‬ ‫هیچ شتێك‌ له ‌خ��ەت‌و ڕێبازی دەوران��ی‬ ‫هەشت‌ساڵەی سەرۆكایەتیی ئەحمەدی‌نەژاد‬ ‫نەگۆڕێ‪ .‬كۆماری ئیسالمی هەر بەقازانجی‬ ‫پاراستنی خۆشی بێ ناچارە ئاڵوگۆڕێكی‬ ‫ش بێ‪ ،‬بەسەر سیاسەتی‬ ‫هەرچەند كەمی ‌‬ ‫ئەتۆمی‌و بەگشتی سیاسەتی دەرەوەی‬ ‫خۆی‌دا بێنێ‌بۆئەوەی كەمێك لەو گوشارانە‬ ‫كەم بكاتەوە كە ئێستا ئەركی ئابوریی‬ ‫ئێرانیان گوشیوە‪ .‬لەباری ناوخۆییشەوە‬ ‫ب��ە ب����اوەڕی م��ن ئ��ام��ادەی��ی خ��ەڵ��ك لە‬ ‫مەیدان‌داو گوشاری كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ‬ ‫سەر رۆحانی‌و داواكردن‌و وەبیرهێنانەوەی‬ ‫ب��ەردەوام��ی وادەو بەڵێنەكانی دەتوانێ‬ ‫درزێ��ك��ی –ئ��ەگ��ەری��ش چوكەڵە‪ -‬بخاتە‬ ‫دیواری تائێستانە ڕووشاوی دیكتاتۆریی‬ ‫م��ەزه��ەب��ی‪ .‬ك��ەواب��ێ وای دەبینم ك��ە لە‬ ‫چوارچێوەی زەرفیەتی كۆماری ئیسالمیدا‬ ‫دەورانی سەرۆكایەتیی رۆحانی جۆرێك لە‬ ‫كرانەوە بەخۆیەوە دەبینێ‪.‬‬ ‫* ڕەخ��ن��ەی ئ��ەوە لە حیزبەكانی‬ ‫ڕۆژه���ەاڵت دەگیرێت ك��ە وەك پێویست‬ ‫خەڵك بۆ بایكۆت بە دەنگیانەوە نایەت‪،‬‬ ‫ئامارێكی دروستتان هەیە بۆ وەاڵمدانەوەی‬ ‫ئەم بۆچوونانە ؟‬ ‫ پێمان خۆش بێ یان ناخۆش‪ ،‬ئەوە‬‫ڕاستە كە خەڵكی ڕۆژهەاڵتی كوردستان بۆ‬ ‫بایكۆتی هەڵبژاردنەكان بە دەنگی حیزبە‬


‫سیاسییەكانەوە نەهاتن‪ .‬كەسێكیش حاشا‬ ‫لەو ڕاستییە بكا نیشان دەدا یان ئاگای لە‬ ‫وەزعی ناوخۆی ڕۆژهەاڵتی كوردستان نیيە‬ ‫یان ئارەزوو لەجێی واقیع دادەنێ‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئەم ڕاستییە نیشانەی ئەوە نیيە كە حیزب‌و‬ ‫ڕێكخراوە سیاسییەكانی ڕۆژهەاڵت نفوزیان‬ ‫لەنێو كۆمەاڵنی خەڵك‌دا نییە‪ .‬بەڵكو زیاتر‬ ‫لەبەر ئەوەیە كە چونكە ڕێبەرایەتییەكانیان‬ ‫كە لەوبارەیەوە بڕیاردەرن‪ ،‬ڕاستەوخۆ‬ ‫لەنێو خەڵك‌دا نی ‌ن هەل‌ومەرجەكە وەك‬ ‫هەیە ناناسن‌و لەئاكام‌دا ‪-‬لەگەڵ ڕێزم بۆ‬ ‫هەموویان‪ -‬هەندێجار لە هەڵسەنگاندنی‬ ‫ب��ارودۆخ��ەك��ەو هەڵوێست‌گرتن‌دا توشی‬ ‫بڕیاری هەڵنەسەنگان دەبن‪ .‬من ئارەزوو‬ ‫دەكەم هەموو حیزبەكان تێ‌بكۆشن لەمەودوا‬ ‫پتر لەخەڵك نیزیك بن‪ ،‬ویست‌و داخوازی‬ ‫خەڵك باشتر تێ‌بگەن‌و لەئاكام‌دا جۆرێك‬ ‫هەڵویستی سیاسی بگرن كە كۆمەاڵنی گەلی‬ ‫كورد پێشوازیی لێ‌بكەن‪.‬‬ ‫*قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە لە‬ ‫ناوچە جێ نفوزی لە مێژینەیی ناوچەكانی‬ ‫شیمالی كوردستانی خۆرهەاڵت ناوچەكانی‬ ‫دیموكرات خەڵك زۆرینەی دەنگی داوە بە‬ ‫پێچەوانەی ناوچەكانی جنوبی كوردستان‬ ‫كۆمەڵە كەمتر چوونەتە سەر سندوقەكانی‬ ‫دەنگدان ؟‬ ‫ م��ن ق��ەت نەمویستوەو ن��ام��ەوێ‬‫كوردستان بە ن��اوچ��ەی نفوزی حیزب‌و‬ ‫ڕێكخراوە سیاسییەكان داب��ەش بكەم‌‌و‬ ‫زانیارییەكانی ئێوەش لە دوو ب��ارەوە‬ ‫ناتەواون‪ :‬یەكەم‪ ،‬چونكە مادام لەمێژساڵە‬ ‫هەڵبژاردنێك لەئارادا نەبووە هیچ‌كەس‬ ‫لە ژورەوەو دەرەوەی حیزبەكان‪ -‬ناتوانێ‬‫ئیدیعا بكا كە لە فاڵن ناوچەد‌ا نفوزی‬ ‫فیسار حیزب لەوانی دیكە پترە‪ .‬دووەم‪،‬‬ ‫ئەو ئامارانەی باڵو بوونەوە نیشان دەدەن‬ ‫كە بەشداری لە هەڵبژاردن‌دا لە ناوچەكانی‬ ‫خ��واروی كوردستان زۆرت��ر ب��ووە تا لە‬ ‫ژوروی ڕۆژهەاڵتی كوردستان‪ .‬دووپاتیشی‬ ‫دەكەمەوە كە هۆیەكە نفوز یان بێ‌نفوزیی‬ ‫حیزبە سیاسییەكان نیيەو دەنگدەری كورد‬ ‫بە لێكدانەوەی خۆی بەشداری هەڵبژاردن‬ ‫بووە یان بایكۆتی كردوە‪ .‬وا دەردەكەوێ لە‬

‫ئەزمونی چەندساڵ‬ ‫یان باشتر بڵێین‬ ‫دەساڵی ڕابردو پێمان‬ ‫دەڵێ كە ڕژێمی‬ ‫كۆماری ئیسالمیی‬ ‫ئێران ئەوەندەی‬ ‫بۆی بگونجێ‬ ‫ڕەوتی وتووێژەكانی‬ ‫لەگەڵ دنیای دەرەوە‬ ‫درێژ دەكاتەوە تا‬ ‫وەخت بەدەست بێنێ‬ ‫ناوچەكانی سەروی كوردستان حەسەنی‬ ‫رۆح��ان��ی ڕێ��ژەی��ەك��ی پتری دەنگەكانی‬ ‫بەدەست هێناوە تا ناوچەكانی خوارو‪،‬‬ ‫كە ئەمەش هیچ كاریگەرییەكی حیزبەكانی‬ ‫بەسەرەوە نیيەو لەجێ‌دا هیچ حیزبێكی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن داوای لە خەڵك نەكردوە‬ ‫بەشداری هەڵبژاردن بن تا بڵێ دەنگ بەكام‬ ‫كاندیدا بدەن‪.‬‬ ‫* هۆكار چیبوو حزبی دیموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێران‪ ،‬كۆمەڵەی شۆڕشگێری‬ ‫زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران پێكەوە‬ ‫بەیانی هاوبەشیان دەركردوە‪ ،‬بەاڵم ئێوەو‬ ‫كۆمەڵەكانی تر نەتانتوانی بەیەكەوە‬ ‫ڕاگەیاندنێكی هاوبەش دەربكەن ‪.‬‬ ‫ م��ن ح��ەق ب��ەخ��ۆم ن���ادەم بەناوی‬‫حیزبی دیموكڕاتی كوردستانەوە وەاڵمی‬ ‫ه��ی��چ پ��رس��ی��ارێ��ك ل��ەس��ەر س��ی��اس��ەت‌و‬ ‫هەڵوێستی ئەمڕۆی ئەم حیزبە بدەمەوە‪.‬‬ ‫ب���ەاڵم چونكە ل��ەك��ۆن��ەوە ل��ەگ��ەڵ ئەو‬ ‫مەسەلەیە ئاشنام دەتوانم عەرزتان بكەم‬ ‫كە‪ :‬هەوڵدان بۆ یەكێتی‌و هاوكاریی نێوان‬

‫حزب‌و ڕێكخراوەكانی ڕۆژهەاڵتی كوردستان‬ ‫لەم حزبەدا ڕیشەیەكی كۆنی هەیەو هەرگیز‬ ‫حزب لەو پەیوەندی‌یەدا تەنەخیی نەكردوە‪.‬‬ ‫حزبی ئێمە پێش لەتبوونی حزبەكان‌و‬ ‫دوات��ری��ش لە هەوڵی ب����ەردەوام‌دا بووە‬ ‫بۆ ئ��ەوەی ڕیزەكانی بزوتنەوەی كوردی‬ ‫ڕۆژهەاڵت یەك بخرێن‌و لە پەرش وباڵوی‬ ‫ڕزگاریان بێ‪ .‬بەاڵم هەوڵی ئێمە هەمیشە‬ ‫ئەوە بووە هەر هاوپەیمانییەك دروستببێ‬ ‫هەموویان بەشی هەرە زۆری ڕێكخراوەكان‬ ‫لەخۆی‌دا كۆ بكاتەوە‪ .‬دوای ڕێك‌كەوتنی ئەو‬ ‫دووالیەنەش ئێمە ئەوەندەی پەیوەندیی بە‬ ‫كارەكە خۆیەوە هەبووە بە شتێكی باشمان‬ ‫داناوە‪ ،‬بەاڵم به‌ڕاشكاوییش وتومانە ئەمە‬ ‫ئەڵتەرناتیڤی بەرەی ڕۆژهەاڵتی كوردستان‬ ‫نییە‪ .‬لەالیەكی دیكەوە بۆ حزبی ديموكڕاتی‬ ‫كوردستان‌و ڕێكخراوەكانی دیكە زۆر ئاسان‬ ‫بوو هاوپەیمانییەكی دیكە دروست بكەن‪،‬‬ ‫بەاڵم تا ئێرەش ئەم حزبه حەز بە دیاردەی‬ ‫دوبەرەیی ‪-‬كە لەوانەیە توشی دوبەرەكی‬ ‫بێ‪ -‬ناكاو هەر لە هەوڵی یەك‌گرتنێكی‬ ‫هەمەالیەنەدایە‪ .‬ئەگینا حزبی دیموكڕاتی‬ ‫كوردستان زۆر پێش ئێستاو پێش پێكهاتنی‬ ‫ئەو دوو الیەنە دەیتوانی دەگەڵ یەكێكیان‬ ‫پەیمانی دوو قۆڵی ئیمزا بكا‌‪.‬‬ ‫* ئاغای ڕۆحانی چەند بەڵێنی بە‬ ‫ك��وردەك��ان داوە‪ ،‬تا چەند دڵخۆشن كە‬ ‫بەڵێنەكانی دەباتە سەر ؟‬ ‫ ئاغای رۆح��ان��ی هیچ بەڵێنیەكی‬‫تایبەتیی بە كورد نەداوە‪ ،‬هەر ئەوەندەیە‬ ‫بەشێوەیەكی گشتی ئاوڕێكی لە مەسەلەی‬ ‫گەالنی ئێران ‪-‬ئەویش بەناوی «ئەقوام»ی‬ ‫ئێران‪ -‬داوەت��ەوەو بەڵێنیی داوە هەندێ‬ ‫ئەسڵی نێو قانونی بنەڕەتی «دەستور»‬ ‫لەو پەیوەندییەدا جێبەجی بكا‪ .‬ئێستا‬ ‫ن��اوب��راو چ��ەن��دە ل��ەس��ەر ق��س��ەی خۆی‬ ‫دەمێنێ‌و چەندەی سەربەخۆیی ك��ردەوە‬ ‫بۆ جێبەجێكردنی ئ��ەو ئەساڵنە هەیەو‬ ‫لەجێ‌دا ئەو ئەساڵنه چەندە مەسەلەی‬ ‫گەالنی بندەست ب��ەرەو چ��ارەس��ەرك��ردن‬ ‫دەب��ەن‪ ،‬پرسیارێكە كە واباشە پەلەمان‬ ‫لە وەاڵمەكەی نەبێ‪ ،‬لەبیرمان نەچێ كە‬ ‫جارێ دەورەی سەرۆكایەتیی ڕۆحانی هەر‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪77‬‬


‫دەستی پێ‌نەكردوە‪‌.‬‬ ‫* بەدەر لە هەموو ئەو سیناریۆیانە‬ ‫چ داهاتوویەك بۆ ئێران لەبەرچاو دەگرن‬ ‫كە لەبەردەم ئەم كێشەو قەیرانەی هەیە‬ ‫لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ؟‬ ‫ ئەزمونی چەندساڵ یان باشتر بڵێین‬‫دەساڵی ڕاب��ردو پێمان دەڵ��ێ كە ڕژێمی‬ ‫كۆماری ئیسالمیی ئێران ئەوەندەی بۆی‬ ‫بگونجێ ڕەوتی وتووێژەكانی لەگەڵ دنیای‬ ‫دەرەوە درێژ دەكاتەوە تا وەخت بەدەست‬ ‫بێنێ‌و بتوانێ بەرنامەكانی خۆی كه ‌یەك‬ ‫‪ ،‬بەرێتە پێش‪.‬‬ ‫لەوان بەرنامەی ئەتۆمییه ‌‬ ‫ب��ەاڵم ه��ەرل��ەوك��ات��ەدا پێموایە سەرانی‬ ‫ڕژێم قەبارەی خۆیان باش دەناسن‌و ئەو‬ ‫چاوڕاوو پڕۆفیشناڵە كە دەیكەن زیاتر بۆ‬ ‫سەرگەرمكردنی الیەنگرانی ڕژێم‌و فریودانی‬ ‫خەڵكی ساویلكەیە‪ .‬ئەگینا هەروەخت‬ ‫مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوەیەكی جیدی‬ ‫لەگەڵ هێزە دەرەكییەكان بە نزیك بزانن‬ ‫بەئاسانی پاشەكشە دەكەن‌و هەوڵ دەدەن‬ ‫ب��ەه��ەر نرخێك ب��ووە دەس��ەاڵت��ەك��ەی��ان‬ ‫بپارێزن‪ .‬ئاخر وەختێك دیتومانە خومەینی‬ ‫بەو هەموو كەللەڕەقی‌و توندڕەوییەیەوه‬ ‫بەرانبەر بە هێزی سەدام حوسێن بەچۆك‌دا‬ ‫دێ‌و جامی ژەهری شكست هەڵ‌دەقوڕێنێ‪،‬‬ ‫بۆ پێمانوابێ خامەنەیی‌و دارودەسەتەكەی‬ ‫بەرانبەر بە هەموو كۆمەڵگەی جیهانی‬ ‫هەتاسەر ڕادەوەس��ت��ن؟ كورتی بكەمەوە‪،‬‬ ‫ئەمن تەسلیم‌بوون‌و س��ازان��ی كۆماری‬ ‫ئیسالمی نزیكتر دەبینم تا خۆ توشكردن‬ ‫ل��ەگ��ەڵ بەرەنگارییەكی توندوتیژ كە‬ ‫ئاكامێكی تاڵی بۆ ئەو نیزامە ب��ەدواوە‬ ‫دەبێ‪‌.‬‬ ‫* لەگەڵ دەرچونی (حەسەن ڕۆحانی)‬ ‫لەالیەك بازاڕی دراوی ئێران بەرزبوویەوە‪،‬‬ ‫لە الیەكی تریشەوە‪ ،‬واڵتانی ئەوروپا‬ ‫خۆشحاڵی خ��ۆی��ان دەرب���ڕی و هیوای‬ ‫كرانەوەی ئێران لە بەرامبەر ڕۆژئ��اوادا‬ ‫دەربڕی‪ ،‬ئایا ڕۆحانی دەتوانێت ئێران لەم‬ ‫چەقبەستویە ناوخۆی و دەرەكیەی هەیە‬ ‫دەربهێنێت ؟‬ ‫ وەك لەپێش‌دا وتم هیچ سەركۆمارێك‬‫ل��ە ئ��ێ��ران‌دا ب��ۆخ��ۆی ناتوانێ ئاڵوگۆڕ‬

‫‪78‬‬

‫ل��ە هەڵوێستە سیاسییەكانی كۆماری‬ ‫ئیسالمی‌دا پێك‌بێنێ‌و هەر بەپێی قانون‬ ‫ئەوە ڕێبەری مەزهەبی‌یە كە هەقی هەیە‬ ‫هەرچی بەقازانجی نیزامی بزانێ بڕیاری‬ ‫لەسەر ب��دا‪ .‬ئ��ەوك��اردان��ەوە بچوكەی لە‬ ‫بازاڕی دراوی ئێران‌دا بەرانبەر بە خەبەری‬ ‫هەڵبژاردنی حەسەنی رۆحانی ڕووی دا‪،‬‬ ‫ئەگەر گۆڕان لە هەڵوێستی خامەنەیی‌دا‬ ‫نەیەتە پێش بەزوویی پوچەڵ دەبێتەوەو‬ ‫بازاڕی دراویی ئێران دەتوانێ دابەزینێكی‬ ‫پتری بایی بەرانبەریی تمەن بەخۆیەوە‬ ‫ببینێ‪ .‬بەاڵم ه��ەروەك وترا وا تێ‌دەگەم‬ ‫خامەنەیی بۆخۆی هاتوەتە س��ەر ئەو‬ ‫ب��اوەڕە كە گ��رژی‌و بەربەرەكانی لەگەڵ‬ ‫دنیای دەرەوە كەمتر بكاتەوەو ئەمەش‬ ‫بێ‌گومان شوێن لەسەر وەزع��ی ب��ازاڕی‬ ‫ئێران دادەنێ‪.‬‬ ‫* حەسەن ڕۆحانی بە كەسایەتیەكی‬ ‫لەسەرخۆ لە كاركردن لە كایە سیاسیە‬ ‫جیاوازیەكانی ئێراندا ناسراوە‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا بەڵێنی كرانەوەو نەهێشتنی بێكاری‬ ‫و نەرمی نواندن بە سیاسەتی دەرەوە دەدات‬ ‫؟ ئایا تا چەند ئەم بەڵێنانەی بانگەشەی‬ ‫پشتگیریكردنی نییە تا ئەو كاتەی پێگەی‬ ‫خۆی بە هێز دەكات لە دەسەاڵتدا ؟‬ ‫ ئەگەر مودیرییەتی دروست لەكاردا‬‫بێ ئێران بەو هەموو سەرچاوە داراییەوە‬ ‫كە هەیەتی زەرفیەتی چارەسەركردنی‬ ‫گیروگرفتە ئابورییەكانی خ��ۆی هەیەو‬ ‫دەتوانێ بەرەبەرە كێشەی بێكاری كەم‌و‬ ‫كەمتر بكاتەوە‪ .‬دەشزانین كە كێشەی‬ ‫بێكاری تەنیا كێشەی واڵتێك‌و دوان نيیەو‬ ‫ك��ەم‌ت��ازۆر هەموو دنیای گرتوەتەوەو‬ ‫بەوحاڵە كەس چاوەڕوانی بنەبڕبوونی‬ ‫نییە‪ .‬من جارێكی دیكە دەگەڕێمەوە سەر‬ ‫قسەكەی پێشووم‌و دەڵێم سەركۆمارێك لە‬ ‫ئێران هەرچەندی بۆخۆی باوەڕی بە گۆڕان‬ ‫هەبێ‌و هەرلەوكاتەدا بەتواناو لێبڕاویش‬ ‫بێ ناتوانێ بەبێ ڕەزامەندی‌و ئیزنی ڕێبەر‬ ‫گیروگرفتە نێوخۆییەكان یان كێشەكانی‬ ‫ئێران لەگەڵ دنیای دەرەوەو یەك لەوان‬ ‫كێشەی ئەتۆمی چارەسەر بكاو سەركەوتنی‬ ‫له‌هەمووی ئەو بوارانەدا بەستراوەتەوە بە‬

‫ئیزن‌و مەرحەمەتی جەنابی ڕێبەر!‬ ‫* وەك دەزان��ی��ن ئ��ێ��ران ل��ە ب��واری‬ ‫پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤدا ناوبانگێكی‬ ‫ب��اش��ی ن��ی��ی��ە ل��ە ئ��اس��ت��ی ج��ی��ه��ان��دا‪،‬‬ ‫ئایا س��ەرۆك��ی نوێی هیچ پالنێكی بۆ‬ ‫كەمكردنەوەی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ‬ ‫هەیە؟‬ ‫ لە وادەو بەڵێنەكانی سەردەمی‬‫پڕوپاگاندەی هەڵبژاردن‌دا ‪-‬كە زۆریان‬ ‫حیساب لەسەر ناكرێ‪ -‬حەسەنی ڕۆحانی‬ ‫ئ��ام��اژەی بەبەشی زۆری گیروگرفت‌‌و‬ ‫كەم‌وكوڕییەكان‌و هەروەها داخوازەكانی‬ ‫خەڵكی ئێران ك��ردوه‪ ،‬هەرلەو كاتەش‌دا‬ ‫لەبیرمان نەچێ كە ڕۆحانی لەو سیستمەدا‬ ‫بە پۆستی سەركۆماری گەیشتوە‪ .‬جا ئێستا‬ ‫چ‬ ‫ناوبراو چەندە پابەندی بەڵێنەكانیەتی‪‌ ،‬‬ ‫پالنێكی بۆ جێبەجێكردنیان هەیەو لەوانەش‬ ‫گرنگتر‪ ،‬چەندە دەستی بۆ بەجێهێنانیان‬ ‫ئاوەاڵ دەبێ یان ئاوەاڵ دەكرێ‪ ،‬پرسیارێكە‬ ‫ك ‌ە داهاتوو دەبێ وەاڵمی بداتەوە‪.‬‬ ‫* ئایا پێشبینی ئ��ەوە دەكرێت كە‬ ‫هاوشێوەی سەردەمی سەرۆكایەتی محەمەد‬ ‫خاتەمی سوپای پ��اس��داران و وەزارەت��ی‬ ‫ئیتالعات هەنگاوی جۆراوجۆر هەڵبگرن‬ ‫بۆ ئەوەی ناوبانگی دەسەاڵتەكەی ڕۆحانی‬ ‫بزڕێنن‪ ،‬وەكو كوشتنە زنجیرەییەكانی‬ ‫سەردەمی خاتەمی؟‬ ‫چونكه بەپێی ئوسوڵ هەموو كوشتن‌و‬‫ئیعدام‌كردنێك لە ئێران‌دا پێویستیی بە‬ ‫فەرمان یان هەرنەبێ‪ ،‬ئیزن‌و ڕەزامەندیی‬ ‫ڕێبەر هەیە بەڕاشكاوی دەتوانین بڵێین‬ ‫ه��ەم��وو ئ��ەو ت��اوان��ان��ەی ل��ە دەوران���ی‬ ‫خاتەمی‌دا كراون بەئاگاداری‌و ڕەزامەندیی‬ ‫جەنابی «ڕێبەر» ئەنجام دراون‪ .‬كەوایە‬ ‫ئەمەش بەستراوەتەوە بەوە كە هەڵوێستی‬ ‫خامەنەیی بەرانبەر ڕۆح��ان��ی‌و تێكڕای‬ ‫پڕۆسەكە چی بێ‪ .‬بەشبەحاڵی خۆم ‪-‬ئەگە ‌ر‬ ‫ئ��ارەزووش بێ‪ -‬پێموایە خامەنەیی هەر‬ ‫بۆخۆی لە ‌م دەورەیەدا ئەوكارانە بەسەاڵح‬ ‫نازانێ‪ .‬ئاواتم ئەوەیە بەهەڵە نەچووبم‌و‬ ‫جارێكی دیكە ڕووناكبیران‌و ئازادیخوازانی‬ ‫ئ��ێ��ران نەكەونە ب��ەر هەڵمەتی غ��ەدرو‬ ‫خیانەت‪.‬‬


‫جەعفەر ئەمین زادە‪،‬‬

‫ئەندامی هەیئەتی هەماهەنگی رەوتی سۆسیالیستی كۆمەڵە‪:‬‬

‫ئەمریكا سیاسەتێكی راستی نییەو‬ ‫رێ لەئەتۆمی ئێران دەگرێ و‬ ‫هاوكاری ئەتۆمی هندستان دەكات‬ ‫ئا‪ :‬ئاوات بابان‬

‫سـ‬

‫س��ەب��ارەت ب��ە س��ەرۆك��ی ن��وێ��ی ئ��ێ��ران و‬ ‫هەوڵەكانی بۆچارەسەركردنی كێشەو قەیرانە‬ ‫ئابوری و سیاسی و نێو خۆییەكانی ئەو واڵتەو‬ ‫گۆڕانكاری لەسیاسەتی نوێی ئێران لەسەرئاستی ناوخۆو‬ ‫دەرەوەو‪ ،‬ئەو هەوڵە نوێیانەی كە بۆچارەسەركردنی‬ ‫كێشە نێوخۆییەكان هەیەو‪ ،‬كۆماری ئیسالمی دەیەوێ‬ ‫خولی یانزەهەمینی سەرۆكایەتییەكەی جیاوازبێت لە‬ ‫خولەكانی تر‪ ،‬لەمبارەیەوە ئایدیا دیبلۆماتیك دیدارێكی‬ ‫لەگەڵ جەعفەر ئەمین زادە ئەندامی هەیئەتی هەمانهەنگی‬ ‫رەوتی سۆسیالیستی كۆمەڵە سازكردوە‪.‬‬ ‫* بەپێچە وانەی چاوەڕوانیەكان (حەسەن رۆحانی)‬ ‫كاندیدی ریفورمیستەكان دەرچوو؛ سیناریۆكانی پشت ئەم‬ ‫دەنگدانەوە دەرچونی رۆحانی چی بوو؟‬ ‫ راسیەكەی ئەوەیە كە ئاكامی هەڵبژاردنەكانی‬‫س��ەرۆك كۆماری ئەمجارەی ئێران پێچەوانەی هەموو‬ ‫لێكدانەوەكان وبیروڕاكان دەرچ��وو‪.‬ئ��ەم��ە چ لەباری‬ ‫دەرچ��ون��ی كەسی هەڵبژێردراو ه��ەم ل��ەب��ارەی رێ��ژەی‬ ‫بەشداریكردنی خەڵكیشەوە وابوو‪ .‬بۆچی وای لێهات؟ واتا‬ ‫بۆچی لێكۆڵەران و شارەزایانی سیاسی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫لێكدانەوەكانیان راست دەرنەچوو ؛بەاڵم سەبارەت بە دەقی‬ ‫پرسیارەكەتان سەرەتا ئەوە راستكەمەوە كە «رۆحانی»‬ ‫ق��ەت خ��ۆی بە ریفۆرمیست ن��ەزان��ی��وەو ریفورمیستە‬ ‫كالسیكەكانی نێو رژێمیش (ئەو بە ریفۆرمیست نازانن)‪.‬‬ ‫رۆحانی لە كۆنسێرڤاتیڤە مام ناوەندییەكانی رژێمەو‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪79‬‬


‫ئەزقەزا زۆریش لە «خامەنەیی» نزیكەو‬ ‫بە وت��ەی خ��ۆی ق��ەت بێ قسەی ئەوی‬ ‫نەكردوە‪.‬‬ ‫ه����������ەن����������دێ ف������اك������ت������ەر‬ ‫ئەحمەدی‬ ‫لەوانە؛هەلسوكەوتەكانی»‬ ‫ن�����ەژاد» ب��ەت��ای��ب��ەت ل��ە دوو ساڵی‬ ‫راب��ردودا وای لە «خامەنەیی و دەستەو‬ ‫ت��اق��م��ەك��ەی ك��ردب��وو» ك��ە متمانەیان‬ ‫بەكەس نەمابوو‪ .‬بەتایبەت لەهاتنە‬ ‫مەیدانی «رەفسنجانی» وئەگەری هاتنە‬ ‫مەیدانی» خاتەمی» بۆ ناو گۆڕەپانی‬ ‫هەڵبژاردنەكان بەتەواوی نیگەران بوون‪.‬‬ ‫س��ی��ن��اری��ۆی س��ەرەك��ی پشتی پ���ەردەی‬ ‫هەڵبژاردنەكان ئەو شتەبوو كە لە ئێران‬ ‫بە «ئەندازیاركردنی ئینتخابات»ناوی‬ ‫لێندرابوو‪ ،‬واتە لێكدانەوەی زۆربەی هەرە‬ ‫زۆری شارەزایان و پسپۆرانی سیاسی لە‬ ‫وانە كاربەدەستانی دەوڵەتی ئەحمەدی‬ ‫نەژادیش ئەوەبوو كە باڵی «خامەنەیی»‬ ‫بە گرتنەكاری دەزگا ئەمنی و نیزامیەكان‬ ‫ه��ەم پێش ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەك��ان و ه��ەم لە‬ ‫گەرمەی ڕەوتی هەڵبژاردنەكاندا دەست لە‬ ‫رەوتەكە وەردەنو نەهێلن كەسی قۆشمەو‬ ‫نالەبار هەڵبژێردرێ و كەسی چاوەڕوان‬ ‫كراوی خۆیان لە سندوقەكان دەربهێنن ‪.‬‬ ‫بەشی زۆری ئەم لێكدانەوە بە راست‬ ‫دەرچ���وو ؛ پێش هەڵبژاردنەكە دەزگ��ا‬ ‫ئەمنیەكانی رژێم كە بە تەواوی لەالیەن‬ ‫دەزگ��ای رێبەرایەتی كۆماری ئیسالمیدا‬ ‫ك��ۆن��ت��رۆل دەك��رێ��ن ؛» خ��ات��ەم��ی»ی��ان‬ ‫ت��ێ��گ��ەی��ان��دب��وو‪ ،‬ك��ە ن��اب��ێ خ���ۆی بۆ‬ ‫هەڵبژاردنەكان كاندید بكا و ئەویش كە‬ ‫ئەو پەیامەی بە هەندوەرگرتبوو نەهاتە‬ ‫مەیدان و بەجۆرێكیش راستەوخۆ دركاندی‬ ‫كە «وادیارە هاتنی منیان پێ مەسڵەحەت‬ ‫نییە « ئ��ەو ه��ەوڵ��ەش��ی��ان ل��ەگ��ەڵ «‬ ‫رەفسنجانی»دا‪ ،‬بەاڵم ئەو كە خۆی لە‬ ‫تەوانی رێبەرایەتی كۆماری ئیسالمی دا‬ ‫پێ لە «خامەنەیی» كەمتر نییە جوابی‬ ‫ن��ەدان��ەوە و خ��ۆی بۆ هەڵبژاردنەكان‬ ‫پااڵوت‪ .‬بە دوای ناساندنی پاڵێوراوەكاندا‬ ‫بەشی دوهەمی سیناریۆكە دەستیپێكرد‬ ‫كە بریتیبوو لە تیغ وشیری « شورای‬

‫‪80‬‬

‫«رۆحانی» قەت‬ ‫خۆی بە ریفۆرمیست‬ ‫نەزانیوەو‬ ‫ریفورمیستە‬ ‫كالسیكەكانی‬ ‫نێو رژێمیش (ئەو بە‬ ‫ریفۆرمیست نازانن)‬

‫نیگابان»‪ .‬ل��ەم ب��ەش��ەدا لێكدانەوەی‬ ‫لێكۆڵەران و شارەزایان هەموو وەك یەك‬ ‫نەبوون ؛هەندێ الیانوابوو « رەفسنجانی»‬ ‫دەكەوێتە بەر تیغی «شورای نیگابان» و‬ ‫لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان وەالدەنرێت و‬ ‫هەندێكیش ئەمكارەیان بە كارێكی دژوار‬ ‫بۆ» خامەنەیی» دەهاتە بەرچاو‪.‬‬ ‫*چاودێران پێیانوایە هیچ جیاوازییەك‬ ‫ب��ەدی ناكرێت ل��ە ن��ێ��وان خامنەیی و‬ ‫رۆحانی و نەژاد و رەفسنجانی دا ؛بەڵكو‬ ‫هەمویان سەر بە مەدرەسەیەكن بە ناوی‬ ‫كۆماری ئیسالمی ئێرانەو یەك سیاسەت‬ ‫؛یەك بەرنامە یەك داهاتووش چاوەڕوانی‬ ‫ئێران دەكات؟‬ ‫ن��ازان��م مەبەستتان لە چاودێران‬‫كێن؟ بە بڕوای من ئەو چاودێرەی كە ئاوا‬ ‫بڕوانێتە كە سایەتیە سیاسیەكان و ئاوا‬ ‫بڕوانێتە كێشە سیاسی ؛كومەاڵیەتی و‬ ‫ئابورییەكان ؛یان كەسێكی چەق بەستوە‬ ‫و یان لە دونیای ئایدۆلۆژی خۆی دایە‬ ‫و ی��ان تێگەیشتنی باشی لە سیاسەت‬

‫و كومەڵناسیدا نییە‪ .‬ئەگەر لە پشت‬ ‫چاویلكەی ئ��ای��دی��ۆل��ۆژی و ل��ە ج��ێ و‬ ‫شوێنی كەسایەتیە» سیاسیەكەوە» كە‬ ‫قسەت لێكردەوە و هەڵسو كەوتەكانی‬ ‫هیچ دەورێكیان لەسەر رەوتی رووداوە‬ ‫سیاسی ؛كۆمەاڵیەتی و ئابورییەكاندا‬ ‫بروانێتە كێشەكان‪ .‬وای��ە‪ .‬ل��ەالی ئەو‬ ‫كەسە ئایدیۆلۆژیەتی دونیا هەر ئەوەیە‬ ‫كە ئەو‌ دەیڵێ و هەر بە تەنیا ئەویش كە‬ ‫رێگە چارە «سەرەكیەكە» دەناسێ و كە‬ ‫سی تر ئەقلی پێی ناشكێ ‪.‬جا ئەو كەسە‬ ‫چ��ەق بەستوی ئایدیۆلۆژی مەزهەبی‬ ‫بێت ی��ان «سیاسی» چ��ەپ ی��ان راست‬ ‫فەرقێكی بنەڕەتیان پێكەوە نییە‪ .‬بۆ من‬ ‫كە خۆم بە چەپ و ماركسیست دەزان��م‬ ‫ئەو جۆرە حوكمە دۆگم و چەق بەستوانە‬ ‫بایەخێكیان نییە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر لە الیان‬ ‫كەسانێكەوە كە ئەوانیش خۆیان بە‬ ‫چەپ و ماركسیست دەزان��ن بوترێت پێم‬ ‫خراپترە ‌و زەرەری��ان بە المەوە زۆرترە‪.‬‬ ‫بەو كەسانە هەرئەوەندە دەڵێم كەكۆمەڵگە‬ ‫ئەو كێشانە دەنێتە دەستوری دەسبەجێ‬ ‫كاری خۆی كە لەو هەلومەرجە مێژوییە‬ ‫دی��اری��ك��راوەدا توانای جێبەجێكردنیان‬ ‫هەیە ‪.‬من ئەو‌ پرسیارە دەك��ەم ئایا لە‬ ‫واڵتی سۆڤیەتی پێشوودا كە دەسەاڵتێكی‬ ‫بە تەواوی ئایدیۆلۆژیك و داخراوبوو چ‬ ‫لە بواری سیاسەتی ئابوری «سیاسەتی‬ ‫ن��ێ��وخ��ۆی��ی و ب��ە ت��ای��ب��ەت سیاسەتی‬ ‫دەرەوەدا هیچ چەشنە جیاوازییەك‬ ‫ل��ە دەورەی دەس��ەاڵت��داری»خ��رۆش��ۆف‬ ‫«و «برێژنێف « دا نەبوو‪ .‬ئیتر باسی‬ ‫دەوەری «گۆرباچۆف»و»یێلتسین» لەگەڵ‬ ‫دەوەركانی پێشتریان ناكەم‪.‬‬ ‫ل��ە دن��ی��ای كەپیتاڵیزم دا ئایا‬ ‫ت��ەن��ان��ەت لەنێو ك��ۆم��اری��خ��وازەك��ان��ی‬ ‫ئەمریكادا جیاوازی تاكتیكی لە نێوان‬ ‫دەس��ەاڵت��دارێ��ت��ی «ری��چ��ارد نیكسۆن»‬ ‫«جیراڵ فۆرد» «روناڵد ریگان»و «جۆرج‬ ‫بوشەكان» دا نەبووە هەموویان هەر بێ‬ ‫كەم وزی��اد یەك سیاسەت و تاكتیكیان‬ ‫ڕەچ��او ك���ردوە؟ بێگومان ن��ا‪ .‬كۆماری‬ ‫ئیسالمی و كاربەدەستە كانیشیان لەم‬


‫قافلەدا جیاواز نین‪ .‬رەنگە ئەگەر وەك‬ ‫بۆچوونێكی ستراتیژیك لێم بپرسن‬ ‫ئەویش لە ب��ارودۆخ��ی ئەمڕۆدا ئەگینا‬ ‫ڕەنگە ساڵێكی تر زۆر شت گۆردرابێت‪،‬‬ ‫بەاڵم دیسانیش ناتوانم ئەوە بسەلمێنم‬ ‫كە هیچ جیاوازییەك لە نێوان ئەم كەس و‬ ‫ئەو‌ كەسی دەسەاڵتداردا نییە‪ .‬ئەو جۆرە‬ ‫بۆچوونەم پێ عیلمانی و ماتریالیستی‬ ‫نییە‬ ‫*وا هەست دەكرێت خامنەیی و دەوڵەت‬ ‫؛ زیرەكانە بەرنامەرێژی هەڵبژاردنەكان‬ ‫بكەن جارێك خامنەیی دێنێت بە ناوی‬ ‫ریفۆرمیست بۆ ساردكردنەوەی خەڵك لە‬ ‫داڕوخان دواتر نەژاد بۆ راستكردنەوەی‬ ‫هاوكێشەكان دواجار رۆحانی بۆ راگرتنی‬ ‫خەڵك لە چاوەڕوانیدا ئە م بۆچوونانە‬ ‫دروستن ؟‬ ‫ دەب��ێ بڵێم هەم ئ��ەرێ و هەم نا!‬‫چونكە ئەوەندەی بگەڕێتەوە سەر ڕەوتی بە‬ ‫ڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان كە لە راستیدا‬ ‫دەزگا ئەمنیەكانی رژێم بەرپرسن تێیدا‬ ‫و بەڕێوەی دەبەن هەڵبژاردنەكان فڕیان‬ ‫بە سەر هەڵبژاردنێكی دیموكراتیكەوە‬ ‫ن��ی��ی��ە‪ .‬ت��ەن��ان��ەت ل���ە چ��وارچ��ێ��وەی‬ ‫دیموكراسی لیبڕاڵیشدا‪ .‬ئەمە بە شێكی لە‬ ‫ئایدیۆلۆژی ئیسالمی بە تایبەت ؛شیعەی‬ ‫ویالیەتی»یە‌وە هەڵدەقوڵێ كە بە گشتی«‬ ‫ئومەتە یان پێكەم ئەقل و سەفی وپێیانوایە‬ ‫كە خەڵك مەسڵەحەتی خۆیان ناناسن و‬ ‫دەبێ «وەلی فەقییە» بڕیاریان بۆ بدات‬ ‫وچارەنوسیان دیاریبكات بۆیە فیلتەری»‬ ‫شورای نیگابانیان «داناوە بۆ پااڵوتنی‬ ‫ئەو كەسانەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكان‬ ‫دیاری دەكەن‪ .‬واتە خە ڵك مەجبورن دەنگ‬ ‫بەو كەسانە بدەن كە رژێم بەموناسب و لە‬ ‫باریان دەزانێ ‪.‬‬ ‫بەاڵم كاتێك دەگەڕێتەوە سەر بەشێكی‬ ‫دیكەی هەڵبژاردنەكان واتە بە شداری خەڵك‬ ‫و دەنگدانیان ئیتر باسكردن لە شانۆگەری‬ ‫تەنیا تێنەگەیشتن یان تێگەیشتنی هەڵە لە‬ ‫بارودۆخە كە دەگەیەنێت‪ .‬لە هەندێك لە‬ ‫هەڵبژاردنەكانی سااڵنی رابردودا ؛ دەكرا‬ ‫قسە لەوە بكرێت كە خەڵك بە تایبەت لە‬

‫كوردستان ؛ لەبەر هۆگەلێك پێویستیان‬ ‫بە مۆركردنی بەڵگە و پێناسەكانیان بووە‬ ‫و ئەگینا بە دڵخوازی خۆیان دەنگیان‬ ‫ن��ەداوە‪ ،‬خەڵك بە گشتی گرنگیەكانی‬ ‫ژیانیان ب��ەم ج��ۆرە دەستەبەردەكەن ؛‬ ‫یەكەم بژێوو گوزەرانی رۆژانەیان ؛ دوهەم‬ ‫ب��اری ئەمنی ژیانیان ؛ سێهەم رەچ��او‬ ‫كردنی سیاسەت و لە پلەی چوارەمدا باری‬ ‫كلتوری‪ .‬ئەو كەسانە كە لە كۆمەڵگەدا‬ ‫ریزبەندێكی دیكە بۆ خۆیان دیاری دەكەن‬ ‫وپێش هەموو شتێك سیاسەت دەخەنە‬ ‫دەستوری كاریانەوە ؛ ئەم كەسانەن كە‬ ‫پێیان دەوترێ «شۆڕشگێر» كە بەشێكی‬ ‫كەمی هەر كۆمەڵگەیەك پێكدەهێنن‪ .‬ئەمانە‬ ‫ئەو كەسانەن كە بەهەموو شتێك رازی‬ ‫نابن و ملیش بەهەر سیاسەتێك نادەن‪.‬‬ ‫لێرەدا ئەم رونكردنەوەیە بە پێویست‬ ‫دەزانم ؛ كە مەبەست لەم دوو كاتێگۆری‬ ‫كردنەی كۆمەڵگە ئەوە نییە كە فەرزی‬ ‫«شۆڕشگێرەكان «بەسەر باقی خەڵكدا‬ ‫بدەن و ئەوان بە ناشۆڕشگێر لە قەڵەم‬ ‫ب��دەم‪ .‬چۆن پێموایە هیچ ئاڵوگۆڕێكی‬ ‫سەرەكی لە كۆمەڵگەدا بەبێ بەشداری‬ ‫كۆمەاڵنی بەرینی خەڵك و بەتەنیابە‬ ‫«شۆڕشگێڕان «بەدی نایەت ‪.‬‬ ‫وەاڵمی ئەو بەشە لە پرسیارەكانیشتان‬ ‫سەبارەت بە جواب نەدانەوەی خەڵك بە‬ ‫بڕیاری هێزە سیاسیەكان بۆ بەشداری‬ ‫نەكردن لە هەڵبژاردنەكان هەردەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ ئەم جیاوازیانە و ئەگینا بە گشتی‬ ‫مانای بێ بنەما بوونی هێزە سیاسیەكان‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫الیەنە جۆراوجۆرەكانی نێوخۆی رژێم‬ ‫«ریفۆرمخوازو « « ئوسوڵگەرا» سەرەڕای‬ ‫جیاوازیان لە تاكتیكی دەسەاڵتداریدا لە‬ ‫ستراتیژی پاراستنی كۆماری ئیسالمیدا‬ ‫یەكدەگرنەوە و هەوڵی بۆ دەدەن‪ .‬چۆن‬ ‫دەزان���ن هەمویان لەیەك « گەمی»دا‬ ‫دانیشتوون‪.‬‬ ‫ئ��ەم��ان��ە ه��ەم��وو ف��اك��ت��ەر گەلێكن‬ ‫كەنیشاندەری ڕادەی سەرەوی هوشیاری و‬ ‫تێگەیشتنن‪ .‬كەوابێ ئەگەر خەڵك دەچنە‬ ‫پای سندوقی دەنگدان نە بە پێچەوانەی‬

‫وكاربەدەستانی‬ ‫ئیدیعای»خامنەیی»‬ ‫دیكەی رژێم بۆ سەلماندنی بەر هەقبوونی‬ ‫كۆماری ئیسالمی و رژێمەكەیەتی بەڵكو‬ ‫هەروەك لە پرسیارەكانی پێشوودا ئاماژەم‬ ‫پێدا یەكەم بەهەر ئەندازە ئاسانكردنەوەی‬ ‫باری ژیان و گوزەرانیانە كە بۆیان بكرێ‬ ‫دوهەمیش دژایەتیكردنی دوفاكتۆیە لەگەل‬ ‫سیاسەتە ڕەسمیەكانی رژێم‬ ‫*رۆحانی بەڵێنی زۆر و زەوەندیدا‬ ‫پێتانوایە دەتوانێ هەنگاو هەڵگرێ یان‬ ‫تەنها بانگەشەو چەواشە كردنی خەڵكە ؟‬ ‫ بە ڵێندان لە هەڵبژاردنەكاندا‬‫شتێكی باوە كە دواتریش كەس خۆی بە‬ ‫ساحێبیان ناكات‪ .‬بەتایبەت لە ئێرانی‬ ‫ك��ۆم��اری ئیسالمیدا ؛ هیچ ب��ە ڵێنێك‬ ‫بایەخی بۆ داناندرێت‪.‬‬ ‫«رۆحانی»ش لەو چوارچێوە بەدەر‬ ‫نییە‪ .‬بەشێك لە بەڵێنەكان بە تایبەت‬ ‫بەڵێنە ئابوریەكان جێبەجێ كردنیان‬ ‫ئ��اس��ان نیيە چ��ون��ك��ە زۆر ف��اك��ت��ەری‬ ‫جوراوجۆر دەوری تێدا دەگێڕن‪ .‬لەوانە‬ ‫مەزنەی نەوت لە بازاردا‪ .‬هەروەك دەزانن‬ ‫بەشی هەرە زۆری داهاتی ئێران لە فرۆشی‬ ‫نەوت دێتە دەست و بودجەی دەوڵەتی‬ ‫ئێران لەسەر ئەساسی مەزەننەی نەوت‬ ‫دەبەسترێت‪ .‬پاشخانی ئابوری ئێران كە‬ ‫پێش هاتنە سەركاری «ئەحمەدی نەژاد»‬ ‫دەوری ‪ 40‬ملیارد دۆالر پاشەكەوتی‬ ‫هەبوو بە تەواوی بەتاڵ بوەتەوە‪ .‬كێشەی‬ ‫سیاسەتی دەرەوەی رژێم كە تۆڕی گەمارۆ‬ ‫ئابورییەكانی لە دەور كۆماری ئیسالمی‬ ‫تەنیوە ه��ەروەك خۆی م��اوەت��ەوە‪ ،‬پێ‬ ‫ناچێت لە یەك ساڵی یەكەمی دەسەاڵتی‬ ‫رۆح��ان��ی دا گوشایشێكی زۆری تێدا‬ ‫پێكبێت‪ .‬چەرخی سیاسەتی دەرەوەش‬ ‫زیاتر بەدەس باڵی نیزامی و ئەمنیەتی و‬ ‫بەدەس «خامنەییەوە دەگەڕێ تا بەدەس‬ ‫سەروك كۆمارەوە ‪.‬‬ ‫لە بواری ئابوری ئێران و هەموو بەشە‬ ‫سەرەكیەكانی سەنعەت و كانگاكان و‬ ‫پێتروشیمی دا سوپای پاسداران دەسەاڵتی‬ ‫سەرەكی بەدەستەوە دەوڵەت و دەسەاڵتی‬ ‫ئیجرایی كارێكی ئەو‌ تۆیان پێ ناكرێت‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪81‬‬


‫ئێستا سوپای پاسداران لە ئابوری ئێران‬ ‫دا دەتوانیین بڵێین ئەو دەورە دەگێرێ كە‬ ‫ئەرتەش لە میسردا هەیەتی‪ .‬بە شێكی تری‬ ‫بەڵێنەكانیش هەروەك دەورەكانی پێشوو‬ ‫لەبیر دەكرێن و نەرژێم خۆی لێدەداو‬ ‫نە خەڵكیش بە تەمای جێبەجێكردنیان‬ ‫دەمێننەوە‪.‬‬ ‫* ئاغای رۆحانی چەند بەڵێنی بە‬ ‫ك��وردەك��ان داوە تا چەند دڵخۆشن كە‬ ‫بەڵێنەكانی دەباتەسەر؟‬ ‫ سەبارەت بە كەمایەتییە میللی و‬‫مەزهەبیەكان باسێكی وەهای لێنەكراوە‬ ‫و ئەوەشی كە كرابێت زۆرتر لە خانەی‬ ‫بەڵێنی هەڵبژاردندا دەمێنێتەوە و زیاتر‬ ‫ئامرازی كۆكردنەوەی دەنگە تا ئەوەی‬ ‫شتێكی لێچاوەروان بكرێت‪ .‬بۆیە ئەوە‬ ‫بەڵێنانە نەك هەر دڵخوشكەرنین‪ ،‬بەڵكو‬ ‫لەبنەمادا دڵخۆشكردن بە كۆماری ئیسالمی‬ ‫بۆ جوابدانەوە بە داخوازییە میللییەكان‬ ‫تەنیا خۆ فریودان و خەڵك فریو دانە‪.‬‬ ‫* بەدەر لە هەموو ئەو سیناریۆیانە‬ ‫چ داهاتویەك بۆ ئێران لەبەرچاو دەگرن‬ ‫كە لەبەردەم ئەم كێشە و قەیرانەی هەیە‬ ‫لەگەل كۆمەلگەی نێودەوڵەتی؟ لەگەڵ‬ ‫دەرچونی حەسەن رۆحانی لەالیەك بازاری‬ ‫دراوی ئێران بەرز بوویەوە ؛ لەالیەكی‬ ‫تریشەوە واڵتانی ئەوروپا خۆشحاڵی‬ ‫خۆیان دەربڕیوو هیوای كرانەوەی ئێران لە‬ ‫بەرامبەر روژئاوا دا دەربڕی ؛ ئایا رۆحانی‬ ‫دەتوانێت لەم چەق بەستویە ناوخۆیی و‬ ‫دەرەكیەی كە هەیە دەربهێنێت؟ حەسەن‬ ‫رۆحانی بە كەسایەتیەكی لەسەرخۆ بە‬ ‫كاركردن لە كایە سیاسیە جیاوازییەكانی‬ ‫ئێران دا لەگەڵ ئەوەشدا بە ڵێنی كرانەوە‬ ‫و نەهێشتنی بێكاری و نەرمی نواندن‬ ‫بەسیاسەتی دەرەوە دەدات ؛ ئایا تا چەند‬ ‫ئەم بەڵێنانەی بانگەشەی پشتگیریكردنی‬ ‫نییە تا ئەو كاتەی پێگەی خۆی بە هێز‬ ‫دەك��ا ل��ەدەس��ەاڵت��دا؟ رۆح��ان��ی بەڵێنی‬ ‫چارەسەری كێشە ئەتۆمیەكەی ئێرانی بە‬ ‫خۆرئاوا داوە ئایا دەتوانێ كۆتایی بەم‬ ‫كێشەیە بهێنێت؟ ئێران بەرەو كوێ هەنگاو‬ ‫دەنێت لەسایەی رۆحانی وداهاتووی ئەم‬

‫‪82‬‬

‫الیەنە‬ ‫جۆراوجۆرەكانی‬ ‫نێوخۆی رژێم‬ ‫«ریفۆرمخوازو «‬ ‫« ئوسوڵگەرا»‬ ‫سەرەڕای جیاوازیان‬ ‫لە تاكتیكی‬ ‫دەسەاڵتداریدا لە‬ ‫ستراتیژی پاراستنی‬ ‫كۆماری ئیسالمیدا‬ ‫یەكدەگرنەوە‬ ‫واڵتە چ چارەنوسێك چاوەڕێیەتی ؟‬ ‫لە كورت ماوەدا ئاڵوگۆڕێكی ئەوتۆ‬‫رەچ��او ناكرێت‪ .‬ه��ەردوال وات��ە كۆماری‬ ‫ئیسالمی و ئەمریكا لەسەر هەڵوێستەكانی‬ ‫خ��ۆی��ان س���ورن‪ .‬ب��ەب��ڕوای م��ن كۆماری‬ ‫ئیسالمی لەماوەی راب���ردودا لە ڕەوتی‬ ‫ئەم قەیرانە دا دیبلوماسیەكی زیرەكانەی‬ ‫بردوەتە پێش‪ .‬چەندین ساڵە بە قەوڵ و‬ ‫بە ڵێنی بێ بنەماو جاروباریش بە ڕوو‬ ‫هەڵمالین و بەبە دەستەوە گرتن و كایە‬ ‫كردن بەو كارتانەی وا بەدەستیەوەیەتی‬ ‫وەك كارتی « حزب الله» ؛ «عێراق» ؛ «‬ ‫ئەفغانستان» ئەم دواییانەش « سوریا»‬ ‫كاتی بردوەتەسەر و پرۆژە ئەتۆمیەكەی‬ ‫گەیاندوەتە جێگایەك كە كشانەوەی‬ ‫لێ ناكرێت‪ .‬ئەگەر كاتی خۆی پیتاندنی‬ ‫یۆرانیۆم بە رادەی ‪ 5٪‬خەونی ئەمریكا و‬ ‫ئیسرائیلی دەزراند ئێستا ئێران خەریكە‬ ‫لە پیتاندنی ‪ 20٪‬نزیك دەبێتەوە ‪.‬‬ ‫لەالیەكی ت��رەوە ئەمریكاش لەم‬

‫ب��وارەدا سەری راستی نیيە و سەرباری‬ ‫قسەكانی زۆرت��ر گێرەشێوێنی ك��ردوە‬ ‫تا هەنگاو هەڵگرتن ب��ەرەو چارەسەری‬ ‫كێشەكە‪ .‬ئەمریكا ودیارە بە چاولێكەری‬ ‫ل��ەو ب��اق��ی واڵت��ان��ی روژئ�����اواش دوو‬ ‫سیاسەتی دژ بە ی��ەك لەسەر كێشەی‬ ‫ئەتۆمی لەئاستی جیهاندا ڕەچاو دەكەن‬ ‫لە الیەكە وە بە تەواوی خۆ لە پرۆژەی‬ ‫ئەتۆمی» ئیسرائیل» كە چەكی ئەتومی‬ ‫هەیە و گوێش بۆ هیچ بڕیارنامەیەكی‬ ‫نێو نەتەوەیی شل ناكات ؛ گێل دەكەن‬ ‫و تەنانەت ساڵی سەدان ملیۆن دواڵریش‬ ‫یارمەتی دەكەن‪ .‬یان بەڵێنی یارمەتیدانی‬ ‫تەكنۆلۆژیای ئەتۆمی نوێ بە «هندستان‬ ‫« دەدەن كە واڵتێكی خاوەن چەكی ئەتۆمیە‬ ‫كەچی لەم الوە لە كۆماری ئیسالمی توند‬ ‫دەكەنەوە كە بۆچی خەریكی پیتاندنی‬ ‫یۆرانیۆمە‪.‬‬ ‫جگە لەمە ئەمریكا چەندینجار لە‬ ‫ڕەوتی وتووێژە ئەتۆمیەكەی لەگەڵ ئێران‬ ‫كەندو كۆسپی س��ازك��ردوە و پێشی بە‬ ‫پێگەیشتنەكان گرتوە‪ .‬وەك لەم رۆژانەدا‬ ‫دەركەوتووە ئەو دەم كە رۆحانی بەرپرسی‬ ‫وەفدی ئەتۆمی ئێران بووە نامەیەكی واژو‬ ‫نەكراوی بەخەتی خۆی بۆ جۆرج بوش‬ ‫نوسیوەو داویە بە «محمدالبرادعی» كە‬ ‫بە دەستی خۆی بیداتە دەستی لە نامەكە‬ ‫دا ئامادەیی دەوڵەتی كۆماری ئیسالمی‬ ‫بۆ دانیشتنی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا‬ ‫دەربڕیوە‪ .‬بەاڵم ئەمریكاییەكان قەتیان‬ ‫جواب پێ نەداوەتەوە ؛ نمونەیەكی دیكەی‬ ‫پرۆتۆكۆلە پەسەند كراوەكەی دانیشتنی‬ ‫توركیا بوو‪ ،‬كە بەهیمەتی بەرازیل و توركیا‬ ‫ساز درابوو ؛ بەپێی ئەو پرۆتۆكۆلە ئێران‬ ‫رازیببو كە هەرچی یۆرانیومی پیتێندراوی‬ ‫هەیە بیدا بە ئەوروپاو لە بەرامبەر دا‬ ‫روژئاوا یۆرانیومی ‪ 20٪‬پێویستی ئێران‬ ‫دابین بكات‪ ،‬بەاڵم ئەمریكا دەستی لە‬ ‫كارەكە وەرداو پێشی پێ گرت‪ .‬تازەترین‬ ‫نمونەشی ئەم بریارەی دوایی ئەمریكایە‬ ‫لەسەر توندكردنەوەی گەمارۆكان كە لە‬ ‫رۆژی یەكی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە‬ ‫بە مەبەستی وشك كردنی سەرچاوەكانی‬


‫داه��ات��ی ئێران دەسپێدەكا‪ .‬تەنیا دو‬ ‫حەوتوو پاش هەڵبژاردنی رۆحانی هێنانە‬ ‫ئ��ارای ئەم دەورە ت��ازە لە گەمارۆكان‬ ‫مانای سیاسی خۆی هەیە و هیچ بوونی‬ ‫رێ��گ��ەخ��ۆش ك���ردن ب��ۆ رۆح��ان��ی لێوە‬ ‫نایەت‪ .‬كەوایە لە وەاڵمی ئەو بەشە لە‬ ‫پرسیارەكەتاندا كە ئایا رۆحانی دەتوانێ‬ ‫كۆتایی بەكێشەی ئەتۆمی بهێنێت دەبێ‬ ‫بڵێم رۆحانی لەم بوارەدا دەستی كورتە‬ ‫و زۆر فاكتەری سەرەكی هەم لە ناوخۆی‬ ‫ئێران و هەم لە دەرەوەش هەن كە لەدەست‬ ‫ئەودا نین‪ ،‬بۆیە تا ئەو فاكتەرانە جوابی‬ ‫خۆیان وەرنەگرنەوە نە رۆحانی و نەهیچ‬ ‫سەركۆمارێكی تر هیچی پێ ناكرێت‪.‬‬ ‫لە پرسی چارەنوسی ئێراندا هەروەك‬ ‫لە سەرەتای باسەكاندا ئاماژەم پێدا‬ ‫بێگومان كەسایەتیە سیاسیەكان و‬ ‫بۆچونەكانیان لە ب��واری تاكتیكی دا‬ ‫دەتوانن دەوری جیاواز بگێرن‪ .‬بۆ نمونە‬ ‫لە سیاسەتی نێو خۆو لە بواری كەش‬ ‫و ه��ەوای سیاسی زاڵ بەسەر ئێراندا‬ ‫كەسایەتیە سیاسیەكان و بۆچونە‬ ‫جیاوازەكان دەتوانن یان كەش و هەوای‬ ‫توندوتیژی بەسەر كۆمەڵگەدا زاڵ بكەن و‬ ‫هەناسە كێشانیش بۆ خەڵك بە ئازادی‬ ‫لە قەڵەم بدەن و یان دەتوانن هەندێك‬ ‫كەش و هەواكە بكەنەوە كە هەندێك كار و‬ ‫هەڵسوڕانی كۆمەاڵیەتی بۆ هەڵسوڕاوانی‬ ‫ئەو بوارە مەیەسەر بكەن‪ .‬لە مەیدانی‬ ‫سیاسەتی دەرەوەش دا دەكرێ هەندێ لە‬ ‫پەیوەندی دور بكەونەوە و گوشایشێكی‬ ‫دیپلۆماتیك بۆ رژێم دەستەبەر بكەن‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم بە گشتی بە ب��ڕوای من كۆماری‬ ‫ئیسالمی پوتانسیەلی ئ��ەوەی نیيە كە‬ ‫كۆمەڵگەی ئێران لە ب��اری سیاسیەوە‬ ‫ب��ەرەو گوشایش و ئارامبوونەوەو لە‬ ‫باری كۆمەاڵیەتی و ئابوریشەوە بەرەو‬ ‫ئاسودەیی و خوش گوزەرانی ببات‪.‬‬ ‫* وەك دەزان��ی��ن ئ��ێ��ران ل��ە ب��واری‬ ‫پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤدا ناو بانگیكی‬ ‫باشی نییە لە ئاستی جیهانی دا ئایا‬ ‫س��ەرۆك��ی ن��وێ هیچ پالنێكی ب��ۆ كەم‬ ‫كردنەوەی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ‬

‫ئەگەر كاتی‬ ‫خۆی پیتاندنی‬ ‫یۆرانیۆم بە رادەی‬ ‫‪ 5٪‬خەونی ئەمریكا‬ ‫و ئیسرائیلی‬ ‫دەزراند ئێستا‬ ‫ئێران خەریكە لە‬ ‫پیتاندنی ‪ 20٪‬نزیك‬ ‫دەبێتەوە‬

‫هەیە ؟ ئەفشینی ئوسانلو ئایا پێش‬ ‫بینی ئەوە دەكرێت كە هاوشێوەی سەردەمی‬ ‫س��ەرۆك��ای��ەت��ی «م��ح��ەم��ەد خ��ات��ەم��ی»‬ ‫سوپای پاسداران و وەزارەت��ی ئیتالعات‬ ‫هەنگاوی جۆراوجۆر هەڵبگرن بۆ ئەوەی‬ ‫ناوبانگی دەسەاڵتەكەی رۆحانی بزڕێنن‬ ‫وەكو كوشتنە زنجیرییەكانی سەردەمی‬ ‫خاتەمی ؟‬ ‫ سەبارەت بە پێشێلكردنی مافی‬‫مروڤ كۆماری ئیسالمی نەك هەر ئێوە‬ ‫گوتەنی ناوبانگی باشی ل��ە ئاستی‬ ‫جیهانیدا نییە بەڵكو بەراستی وێنەی لە‬ ‫دنیادا كەمە‪ .‬ئەوەی كە لە ماوەی‪ 35‬ساڵی‬ ‫راب��ردو دا كۆماری ئیسالمی دەره��ەق بە‬ ‫كۆمەاڵنی خەڵكی ئێران وتەنانەت هەندێ‬ ‫شوێنی دیكەش وەك عێراق و ئەفغانستان‬ ‫و لوبنان كردویەتی تەنیا رەنگە پاش‬ ‫روخ��ان��ی ئ��ەو رژێ��م��ەو ب��ە س��ازدان��ی‬ ‫لێژنەیەكی بێ الیەن بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر‬ ‫جینایەتەكانی بتوانی گوشەگەلێكی كەمی‬ ‫دەربخرێت تەنیا خەڵكی ئێران دەزانن‬ ‫چیان لێ گوزەراوە‪ .‬دیارە كەسانی تری‬

‫نێو دەسەاڵتیش لە خامەنەییەوە بگرە‬ ‫تا خاتەمی بەردەوام بە وتنی شتی لەم‬ ‫بابەتە كە نابێ شتی نامەعقول بوترێت‬ ‫و نابێ بەڵێنی وا بدرێت كە ئاستی‬ ‫چاوەڕوانی خەڵك بباتە سەر هێشتا هیچ‬ ‫نەكراوە و نەوتراوە هەوساریان لێ توند‬ ‫كردوتەوە‪ .‬بۆیە رۆحانی نە خۆی ئەو‬ ‫كەسەیە كە پوتانسیەلی گوشایشێكی ئەو‬ ‫تۆی لە بواری مافی مرۆڤ دا هەبێت ونە‬ ‫ئەگەریش بیهەویت لێی قبوڵ دەكرێت‪.‬‬ ‫لەم بوارەدا هێزی بەكردەوە لەمەیدانی‬ ‫خەڵك و بزوتنەوە كۆمەاڵیەتیەكانن كە‬ ‫دەتوانن گوشایش بەسەر دەسەاڵتدارانی‬ ‫كۆمای ئیسالمی دا بسەپێنن‪ .‬لە بەشی‬ ‫دوه��ەم ئ��ەم پرسیارەتاندا دەب��ێ بڵێم‬ ‫بەڵێ ئەگەری ئەوە هەیە ئەگەر رۆحانی‬ ‫بیەوێ دەس بداتە گوشایشێك سوپای‬ ‫پ��اس��داران و دەزگ��ا ئەمنیەكان دەس‬ ‫بدەنە بەڕێوەبردنی پرۆژەگەلێك كە ئەو‬ ‫بوارەی لێ سەخت بكەنەوە‪ .‬دوهەم قازی‬ ‫مورتەزەوی یەكێك لە جینایەتكارترین‬ ‫ك��ەس��ان��ی دەزگ����ای ق��ەزای��ی ك��ۆم��اری‬ ‫ئیسالمیە كە راستەوخۆ لە فەرمان‬ ‫دەركردنی كوشتن و ئیعدامی زیندانە‬ ‫سیاسیەكاندا دەستی هەبووە لەوانە‬ ‫لە كوشتارەكەی زیندانی (كەهریزەك )‬ ‫دا كە چی پاش تێپەربوونی ‪4‬سال بە‬ ‫سەر ئەم جینایەتەدا و لە كاتێكدا كە‬ ‫زۆر كەس پێیانوابوو بەهۆی شێواوی‬ ‫نێوان ئەحمەدی ن��ەژاد و خامەنەیی‬ ‫گڵوڵەی مورتەزەویش كەوتوەتە لێژی‬ ‫و حوكمی قورسی بەسەردا دەسەپێنن‪،‬‬ ‫ك��ەچ��ی ن��ەك ه��ەر لەبەشی س��ەرەك��ی‬ ‫ت��ۆم��ەت��ەك��ان دەرب���ازی���ان ك��رد بەڵكو‬ ‫حوكمێكیش كە پێیدرا لە راستیدا گەمە‬ ‫ك���ردن ب��ە بنەماڵەی ك���وژراوەك���ان و‬ ‫پێشێلكردنی ئاشكرای خوێنی گیان بەخت‬ ‫كردوەكان بوو ‪ .‬ئەمەوێ بڵێم ؛ بەڵێ‬ ‫كۆماری ئیسالمی پوتانسیەلی ئەوەی‬ ‫هەیە كە دیسانەوە دەسبداتەوە كردوە‬ ‫و ئاكاری جینایەتكارانە بۆ ئاوی سارد‬ ‫كردن بەسەر رۆحانی ریفۆرمیستە پال‬ ‫پشتەكانی دا‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪83‬‬


‫لە پلەی (‪)9‬ی بەهێزترین واڵتانی جیهاندایە‬

‫سەرۆكی بەرازیل‬ ‫دەستوری واڵت دەخاتە راپرسییەوە‬

‫لە فارسییەوە‪ :‬محەمەد حەسەن‬

‫ئـ‬

‫ئەو واڵتەی بە بۆنەی یاری تۆپی پێوە ناوبانگێكی جیهانی هەیە و لەڕووی ئابوریەوە یەكێكە لە واڵتە پێشكەوتوەكانی‬ ‫كیشوەری ئەمریكا بە تایبەتی بەشی باشوری ئەو كیشوەرە و یەكێكیشە لە ئەندامانی گروپی (‪ )20‬ماوەیەكە شەپۆلێك لە‬ ‫خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوانی هاوواڵتیانی بە خۆیەوە بینیوە‪.‬‬ ‫ئەو خۆپیشاندانانە لە كاتێكدایە كە بڕیارە بەڕازیل لە ساڵی ‪ 2014‬دا میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێ بكات و یەكێك لە‬ ‫ناڕەزایەتیەكانی هاوواڵتیانی خۆپیشاندەریش بریتیە لەوەی تێچووی ئامادەكارییەكانی میوانداری ئەو رووداوە وەرزشیە لە سەر‬ ‫بودجەی گشتیە‪.‬‬

‫‪84‬‬


‫ئەو خۆپیشاندانانە كە لە ناوەڕاستی‬ ‫مانگی ح��وزەی��ران��ەوە دەستیپێكرد لە‬ ‫س���ەرەت���ادا ن���اڕەزای���ەت���ی دەرب��ڕی��ن��ێ��ك‬ ‫لەبەرامبەر گرانبوونی تكتی پ��اس لە‬ ‫ن��او ش��ارەك��ان��دا‪ ،‬ب��ەاڵم دوات��ر ن��ەك هەر‬ ‫بازنەی خۆپیشاندانەكان فراوانبوو بەڵكو‬ ‫ن��اڕەزای��ەت��ی��ەك��ان��ی خەڵك رووب����ەڕووی‬ ‫گەندەڵی و كەموكوڕییەكانی سیستمی‬ ‫خزمەتگوزاری گشتی دەزگای جێبەجێكاری‬ ‫واڵتەكەیان بوويەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەو خۆپیشاندانە ك��ە ‪ 438‬ش��اری‬ ‫ئ��ەو واڵت��ەی گرتوەتەوە بە گەورەترین‬ ‫خۆپیشاندانی مێژووی بەڕازیل دادەنرێت و‬ ‫سەرباری ئەوەی دیلما روسۆف رایگەیاندوە‬ ‫شانازی بە خۆپیشاندانە ناڕازایەتیەكانی‬ ‫واڵتەكەیەوە دەكات و دەنگی هاووالتیانی‬ ‫بیستوە و حكومەتەكەی ئامادەیە كاربكات‬ ‫بۆ جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران‪،‬‬ ‫بەاڵم هاوواڵتیانی بەڕازیل بەردەوامن لە‬ ‫مانەوەیان لەشەقام‪.‬‬ ‫لە هەنگاوێكیتردا س��ەرۆك كۆماری‬ ‫بەڕازیل بۆ دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان‬ ‫ئامادەیی نیشاندا بۆ خستنە راپرسی‬ ‫چاكسازی سیاسی و ئابوری لە سیستمی‬ ‫حوكمڕانیدا‪ ،‬بەاڵم ئەوەش نەیتوانی كۆتایی‬ ‫بە ناڕەزایەتیەكان بهێنێت‪.‬‬ ‫سەرباری ئ��ەوەی بەڕازیل یەكێكە لە‬ ‫لە دەوڵەمەندترین واڵت��ان��ی ئەمریكای‬ ‫باشور و بەپێی ئامارەكانی سندوقی دراوی‬ ‫نێودەوڵەتیش لە رووی توانای بازاڕكردنەوە‬ ‫لە پلەی ‪ 9‬ی بەهێزترین واڵتانی جیهاندایە‬ ‫و ل��ەڕووی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش‬ ‫لە پلەی (‪)11‬ی گەورەترین ئابوریەكانی‬ ‫جیهاندایە و ئەندامی جی (‪)20‬ە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ج��ی��اوازی چینایەتی ل��ەو واڵت���ەدا بەدی‬ ‫دەك��رێ��ت و بەشێك ل��ە دانیشتوانەكەی‬

‫ئەو خۆپیشاندانە‬ ‫كە ‪ 438‬شاری ئەو‬ ‫واڵتەی گرتوەتەوە‬ ‫بە گەورەترین‬ ‫خۆپیشاندانی‬ ‫مێژووی بەڕازیل‬ ‫دادەنرێت و سەرباری‬ ‫ئەوەی دیلما روسۆف‬ ‫رایگەیاندوە شانازی‬ ‫بە خۆپیشاندانە‬ ‫ناڕازایەتیەكانی‬ ‫واڵتەكەیەوە دەكات‬ ‫بەدەست هەژاریەوە دەناڵێنن و هەر ئەو‬ ‫دۆخ��ە ناهەموراە ئابوریەش یەكێكە لە‬ ‫ه��ۆك��ارە سەرەكیەكانی بەردەوامبوونی‬ ‫خۆپیشاندانەكان‪.‬‬ ‫جیا لە میوانداری كردنی جامی جیهانی‬ ‫‪ 2014‬بەڕازیل لە ساڵی ‪ 2016‬میوانداری‬ ‫رووداوێكیتر وەرزشی جیهانیش دەكات‪ ،‬كە‬ ‫ئەویش ئۆڵمپیە و رەخنەگرانی حكومەتی‬ ‫دەڵێن ئ��ەو ب��ڕە بودجەیەی بۆ ئ��ەو دوو‬ ‫رووداوە تەرخان كراوە گەر بۆ كەرتەكانی‬ ‫تەندروستی و خزمەتگوزاری گشتی بخرایە‬ ‫گ��ەڕ ب��ێ گ��وم��ان ب��ەڕازی��ل ئ��ەو شەپۆلە‬ ‫خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەی بە خۆیەوە‬ ‫نەدەبینی‪.‬‬ ‫بەڕازیل لە ئاوڕدانەوەیەكی خێرادا‪:‬‬ ‫كۆماری فیدڕاڵی ب��ەڕازی��ل ل��ەڕووی‬ ‫رووبەر و ژمارەی دانیشتوانەوە گەورەترین‬ ‫واڵت���ی ئ��ەم��ری��ك��ای ب���اش���ورە‪ .‬ب��ەڕازی�لا‬ ‫پایتەختەكەیەتی و زمانی رەسمی ئەو‬ ‫والتەش پرتوگالیە‪.‬‬

‫ب��ەڕازی��ل س��ن��وری ه��اوب��ەش��ی لەگەڵ‬ ‫ئۆرۆگوای‪ ،‬ئەرژەنتین‪ ،‬بۆلیڤیا‪ ،‬پیرۆ‪،‬‬ ‫كۆلۆمبیا‪ ،‬فەنزوێال‪ ،‬گۆیان ‪ ،‬سورینام‬ ‫و گۆیانی فەرەنسا هەیە‪ .‬دەتوانین بڵێن‬ ‫بێجگە لە چیللی و ئواكڤادۆر واڵتی بەڕازیل‬ ‫سنوری هاوبەشی لەگەڵ سەرجەم والتانی‬ ‫ئەمریكای باشور هەیە‪.‬‬ ‫ب��ەڕازی��ل كۆلۆنیای پرتوگال ب��ووە‬ ‫و تاكە واڵتێكی كیشوەری ئەمریكایە‬ ‫كە س��ەرج��ەم دانیشتوانەكەی بە زمانی‬ ‫پرتوگالی قسەدەكەن‪ .‬بەڕازیل والتێكی فرە‬ ‫نەتەوەیە و دانیشتوانەكەی پێكهاتوون لە‬ ‫هندیە سورەكان‪ ،‬ئەفریقیەكان و خەڵكانی‬ ‫ئاسیایی‪،‬‬ ‫ل�������ەڕووی ئ���ای���ن���ی���ەوە زۆرب�����ەی‬ ‫دانیشتوانەكەی مەسیحی كاسۆلیكن‪.‬‬ ‫لە نزیكەی ‪ 10‬ه��ەزار س��اڵ ب��ەر لە‬ ‫ئێستاوە گروپە نیمچە كۆچەریيەكان لە‬ ‫بەڕازیل ژیاون و دوای هاتنی پرتوگالیەكان‬ ‫لە ساڵی ‪ 1500‬دا ئەو والتە بووە كۆلۆنیای‬ ‫پورتوگال‪ .‬پرتوگالییەكان دواتر ژمارەیەكی‬ ‫زۆر كۆیلەیان لە ئەفریقا و ناوچەكانیتری‬ ‫جیهانەوە گواستەوە بۆ بەڕازیل‪.‬‬ ‫بەڕازیل فیدراسیۆنە و لە ‪ 26‬ویالیەت و‬ ‫یەك ناوچەی فیدڕاڵ پێكهاتووە و بە گشتی‬ ‫‪ 27‬یەكەی فیدراڵە‪.‬‬ ‫ویالیەتەكانی بەڕازیل لە بوارەكانی‬ ‫یاسادانان‪ ،‬خزمەتگوزاری كۆمەاڵیەتی‬ ‫و سیستمی ب��اج دەس��ت��ی��ان ك��راوەی��ە و‬ ‫سەربەخۆییەكی زۆریان هەیە‪.‬‬ ‫هەر ویالیەتێك پەرلەمانی خۆی هەیە‬ ‫و لە الیەن حاكمێكەوە بەڕێوە دەبرێت‪،‬‬ ‫كە راستەوخۆ لە الیەن دانیشتوانی ئەو‬ ‫ویالیەتەەوە هەڵدەبژێردرێت‪.‬‬ ‫شارەكانی هەر ویالیەتێكیش ئەنجومەنی‬ ‫خۆیان هەیە و س��ەرۆك شارەوانیش بە‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪85‬‬


‫دەنگی راستەوخۆی خەڵك هەڵدەبژێردرێن‪.‬‬ ‫رووبەری واڵتی بەڕازیل ‪ 8‬ملیۆن و ‪511‬‬ ‫ه��ەزار و ‪ 965‬كیلۆمەترە و لەو رووەوە‬ ‫پێنجەم گ��ەورە واڵت��ی جیهانە لە دوای‬ ‫روسیا‪ ،‬كەنەدا‪ ،‬چین و ئەمریكا‪ .‬روبار و‬ ‫دەریاچەكان ‪ 55‬هەزار و ‪ 455‬كیلۆمەتر لە‬ ‫رووبەری بەڕازیل پێكدەهێنن‪.‬‬ ‫بەڕازیل ل��ەرووی دی��اردە جۆراوجۆرە‬ ‫سروشتی و جوگرافیاییەكانەوە وەك‬ ‫دارستان‪ ،‬دەشتایی‪ ،‬بان و چیا و روبار‬ ‫دەوڵ��ەم��ەن��دە و روب���اری ئ��ام��ازۆن وەك‬ ‫پڕئاوترین روبار و دووەم درێژترین روباری‬ ‫جیهان ل��ەو واڵت��ەدای��ە و دەڕژێ��ت��ە زەری��ا‬ ‫ئەتڵەسیەوە‪.‬‬ ‫ئابوری بەڕازیل‪:‬‬ ‫ب��ەڕازی��ل خاوەنی كەرتی كشتوكاڵی‬ ‫بەهێزە و دەوڵەمەندیشە لە رووی سامانی‬ ‫سروشتی و هێزی ك��ارەوە و بە هۆیەوە‬ ‫ئاستی بەرهەمهێنانی لەسەرەوەیە و یەكێكە‬ ‫لە بەهێزترین ئابوریەكانی ئەمریكای‬ ‫التین‪ .‬بەڕازیل خۆی گەیاندوەتە زۆربەی‬ ‫بازاڕەكانی جیهان و گرنگترین ئەو كااڵ‬ ‫و بەروبوومانەی لەو واڵت��ەوە هەناردەی‬ ‫دەرەوە دەكرێن بریتین لە ‪ :‬فڕۆكە‪ ،‬قاوە‪،‬‬ ‫كەرەستەی گواستنەوە‪ ،‬سۆیا‪ ،‬ب��ەردی‬ ‫كانزای ئاسن‪ ،‬شەربەتی پرتەقاڵ‪ ،‬پۆاڵ‪،‬‬ ‫ق��وم��اش‪ ،‬پ��ێ�ڵاو‪ ،‬گۆشت و كەرەستەی‬ ‫ئەلكترۆنی‪.‬‬ ‫ن��اوچ��ە پیشەسازیەكانی ب��ەڕازی��ل‬ ‫كەوتونەتە باشوری و باشور رۆژهەاڵت‪.‬‬ ‫ناوچەی باكوری رۆژهەاڵتی بەڕازیل بە‬ ‫هەژارنشینترین ناوچەی ئەو واڵتە دادەنرێت‬ ‫هەر بۆیە لە سااڵنی رابردودا حكومەت هانی‬ ‫سەرمایەگوزارانی داوە سەرمایەكانیان لەو‬ ‫ناوچەیە بخەنەگەڕ‪ ،‬بەاڵم سەرباری ئەوەش‬ ‫ه��ەژاری ه��ەروا بەرۆكی ئ��ەو ناوچەیەی‬ ‫گرتوەو لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایەدا‬ ‫دانیشتوانی ناوچەی باكوری رۆژهەاڵتی‬ ‫بەڕازیل بە گوڕوتینتر لە ناوچەكانیتر لە‬ ‫دژی گەندەڵی و نایەكسانی دەنگی خۆیان‬ ‫بەرزكردەوە‪.‬‬

‫‪86‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫كلتوری بەڕازیل‪:‬‬ ‫م��ۆس��ی��ق��ای ب���ەڕازی���ل���ی���ش وەك‬ ‫دانیشتوانەكەی فرەرەنگ و دەوڵەمەندە‪،‬‬ ‫بەناوبانگترین مۆسیقای ئ��ەو واڵت��ە‬ ‫سامبایە‪ .‬لە ناوەڕاستی سەدەی رابردودا‬ ‫ج��ۆرە مۆسیقایەكیتر ل��ە كەنارەكانی‬ ‫ریۆدۆجانیرۆ دروستبوو‪ ،‬كە بە بوسوانا‬ ‫ناسراوە‪ .‬ستەن گیتز ئەو مۆسیقایەی بردە‬ ‫ئەمریكا و لەوێشەوەی ئ��ەو ستایلە بە‬ ‫جیهانی بوو‪ .‬ئ��اوازی « كچێكی ئیپانما»‬ ‫لە بەرهەمەكانی ئانتۆنیۆ كارلۆس ژوبیم‬ ‫بەناوبانگترین ب��وس��وان��ای ب��ەڕازی��ل��ە و‬ ‫بووەتە ئاوازێكی پێوەر‪ .‬هایتور ویا لوبوس‬ ‫موزیسیانی بەڕازیلی بە داڕشتنەوەی‬ ‫گۆرانیە فۆلكلۆرەكانی بەڕازیل و بە كەڵك‬ ‫وەرگرتن لە مۆسیقای كالسیك بووەتە‬ ‫بەناوبانگترین موزیسیانی هاوچەرخی ئەو‬ ‫واڵتە‪.‬‬ ‫ئەمانە ناوبانگێكی جیهانیان بە بەڕازیل‬ ‫بەخشیوە‪:‬‬ ‫تۆپی پێ و بە دەیان ئەستێرەی‬ ‫ ‬‫بەناوبانگی ئەو وەرزش��ە لە ئاست یانە‬ ‫بەناوبانگەكانی جیهان ئەمە جیا لە ‪ 5‬جار‬ ‫بەدەستهێنانی كاسی جیهانی (بەاڵم وەك‬ ‫لەسەرەوە ئاماژەمان پێكرد خەریكە هەر‬ ‫ئەم وەرزش��ە سەری حكومەتی ئەو واڵتە‬

‫دەخوات و قورسایی تێچوونی میوانداری‬ ‫جامی جیهانی ل��ەس��ەر ب��ودج��ەی گشتی‬ ‫یەكێكە لە هۆكارەكانی ناڕەزایەتی خەڵكی‬ ‫بەڕازیل)‪.‬‬ ‫ق���اوە‪ :‬ئ��ەم واڵت��ە گ��ەورەت��ری��ن‬ ‫ ‬‫بەرهەمهێن و بەكاربەری جۆرەكانی قاوەیە‬ ‫لە ئاستی جیهاندا‪.‬‬ ‫كەرنەڤاڵی بەڕازیل‪ :‬سەرەتای‬ ‫ ‬‫هەموو ساڵێك بە بەشداری سەدان هەزار‬ ‫كەس لە شارەكانی ئەو واڵتە بەڕێوەدەچێت‬ ‫و گەشتیارێكی زۆری���ش ب��ەو ه��ۆی��ەوە‬ ‫روودەكەنە بەڕازیل‪.‬‬

‫سەرچاوەكان‪:‬‬

‫‪www.dw.de‬‬ ‫‪www.bbc.uk/persian‬‬ ‫‪www.euronews.com‬‬ ‫‪www.wikipedia.com‬‬ ‫‪www.radiofarda.com‬‬


‫كیشوەری ئەفریقا‬ ‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪87‬‬


‫(‪ )186‬كودەتا‌و (‪ )26‬ملمالنێی گەورە لەسەر دەسەاڵت‬

‫كیشوەری ئەفریقا‪...‬‬

‫سەرزەمینی كودەتا سەربازییەكان؟‬ ‫كوژرانی نزیكەی (‪ )10‬ملیۆن‌و ئاوارەبوونی (‪ )40‬ملیۆن كەس لەئەفریقا‬ ‫لەعەرەبییەوە‪ :‬فاروق جەمیل كەریم‬

‫‪88‬‬


‫چـ‬

‫چەندین بەڵگەنامەی میسری‬ ‫ب����اس ل�����ەوەدەك�����ەن س����ەرۆك‬ ‫ئ��ەن��وەر س���ادات ك��ەن��اس��راو بوو‬ ‫بەبەشدارینەكردن لەكۆبوونەوەكانی لوتكەی‬ ‫ئەفریقی‌و ناردنی لەبری خۆی لەوەاڵمی‬ ‫یەكێك لەیاریدەدەركانیدا كەنیگەرانی واڵتانی‬ ‫ئەفریقای بۆ باسكردوە لەبارەی چەندینجار‬ ‫ئامادەنەبوونى لەو كۆبوونەوانەدا‪ ،‬سادات‬ ‫بۆی رونكردوەتەوە كەئەو سەركردانەی لەو‬ ‫هەڵوێستەی سادات نیگەرانن تاوادەی لوتكەی‬ ‫داهاتوو لەدەسەاڵتدا نامێننەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫لەرێی كودەتای سەربازییەوە الدەبرێت‪،‬‬ ‫هەروەها س��ادات داوای لەیاریدەدەرەكەی‬ ‫ك��ردوە ل��ەو نیگەرانیەی سەرانی ئەفریقا‬ ‫نەترسێت‪ ،‬چونكە مەسەلەكە ئاساییە‌و‬ ‫پێویست بەنیگەرانی ناكات‪.‬‬ ‫ق���س���ەك���ان���ی س�������ادات ق���وڵ���ی ئ���ەو‬ ‫تەنگژەیە دەردەخ����ات كەبەهۆی كودەتا‬ ‫سەربازییەكانەوە ئەفریقای گیرۆدەكردوە‪،‬‬ ‫ژمارەیكودەتاكان دەكاتە (‪ )186‬كودەتا‬ ‫لە زۆرب��ەی واڵتانی ئەفریقا لەسەرەتای‬ ‫شەستەكانەوە سەربەخۆییان وەرگرتوە‪،‬‬ ‫ل��ەو ك��ودەت��ای��ان��ەش��دا ئیستعمار‌و دەزگ��ا‬ ‫هەواڵگرییەكانیان رۆڵێگی گەورەیان گێڕاوە‬ ‫لەپێناو زامنكردنی بااڵدەستیی دەستەبژێری‬ ‫گوێڕایەڵی خۆیان لەنێو ئ��ەو واڵت��ان��ەدا‬ ‫ك��ەدوان��ی��ان ك��ودەت��اك��ەی م��ەدەغ��ەش��ق��ەر‌و‬ ‫پ��ەرەس��ەن��دن��ی ملمالنێی گرتنەدەستی‬ ‫دەسەاڵت بوو لەنێوان (ئەندریە راجولتینا)‬ ‫و (راف��ال��وم��ات��ات��ا) ب��وو‪ ،‬سەرەنجامیش‬ ‫ئۆپۆزسیۆن دەسەاڵتی گرتەدەست‌و سوپاش‬ ‫دانی بەكودەتادا نا‪.‬‬ ‫رەنگە دیارترین كودەتا كەكیشوەرە‬ ‫ئەسمەرەكە بەخۆوە بینیبێت كودەتاكەی‬

‫مۆریتانیا سەربەخۆیی‬ ‫لەچنگی فەرەنسا‬ ‫وەرگرتوە(‪)16‬‬ ‫كودەتای‬ ‫بەخۆوە بینیوە!‬ ‫گرنگترینییان‬ ‫كودەتاكەی سەرۆك‬ ‫مەعاویە ولد سیدی‬ ‫ئەحمەد تایع بوو‬

‫سەرۆكی زائیری پێشوو (مۆبۆتۆ سیسیكۆ)‬ ‫بێت بەسەر (پاتریس لومبامبا) س��ەرۆك‬ ‫وەزیرانی ئەو كاتی كۆنگۆدا ئەویش دوای‬ ‫ئەوەی لومبامبا لەبەردەم شای بەلجیكادا‬ ‫وتارێكی توندی پێشكەشكردو بەرپرسیارێتی‬ ‫ن��ەه��ەن��ام��ەت��ی��ەك��ان��ی گ��ەل��ی ك��ون��گ��ۆی‬ ‫خستەئەستۆی ئەویتریان‪ ،‬كەدوای كودەتاكە‬ ‫ناوی واڵتی گۆڕی بۆ زائیر‪ ،‬لەوێوە دەرگای‬ ‫بەڕووی كۆمپانیا خۆرئاواییەكاندا كردەوە‌و‬ ‫ئ��ەوان��ی��ش بەپشتگیری مۆبۆتۆ كەوتنە‬ ‫تااڵنكردنی سامانی گەلی كۆنگۆ لەئەڵماس‌و‬ ‫ئاڵتون‌و یۆرانیۆم‪ ،‬گەلی كۆنگۆیان كرد‬ ‫بەدواكەوتوترین گەلی جیهان س��ەرەڕای‬ ‫ئ��ەوەی خ��اوەن��ی سامانێكی ئەوتۆ بوون‬ ‫كەلەتوانایدا بوو بیكات بەدەوڵەمەندترین‬ ‫گەل لەسەرتاپای جیهاندا‪.‬‬ ‫ك���ودەت���ای س���ەرب���ازی س��ەرت��اس��ەری‬ ‫كیشوەری ئەفریقای گرتەوە‌و كرێگرتەی ئەو‬ ‫دەزگا هەواڵگرییانە رۆڵی بەرچاویان گێڕا‪،‬‬ ‫لەسەروی هەموشیانەوە عەرابی كودەتاكان‬ ‫لەئەفریقا (بۆب دینار) كە هەموو واڵتانی‬ ‫كیشوەرەكەی داگیركرد لە(جزر القمر) تا‬

‫بەنین‌و بۆركینا فاسۆ‌و لیۆتۆ‌و ساتۆمی‪،‬‬ ‫سەرجەمی ئەو كودەتایانەش لەخزمەتی‬ ‫پ��رۆژەی ئیستعماری خۆرئاواییدا بوون‪،‬‬ ‫لەم نێوەندەدا ناكرێت هەندێك لەنوكتەكانی‬ ‫ێ بخەین‪ ،‬لەغینیا‬ ‫ئەو كودەتایانە پشتگو ‌‬ ‫(النساناكۆنتی) تەنانەت نەیهێشت هەفتەیەك‬ ‫تێپەڕێت بەسەر مردنی س��ەرۆك (ئەحمەد‬ ‫سیكۆتۆری)داو بەكودەتای سەربازی دەستی‬ ‫بەسەر دەس��ەاڵت��دا گ��رت‌و (‪ )26‬س��اڵ لەو‬ ‫پۆستەدا مایەوە‪.‬‬ ‫پاشان هەمان سیناریۆ دوبارەبوویەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەمجارەیان خێراتربوو‪ ،‬كودەتاچییەكان‬ ‫بەسەرۆكایەتی (موسا كەمارا) چاوەڕێیان‬ ‫نەكرد تەرمی سەرۆك (كۆشتی) بگەیەنرێتە‬ ‫گۆڕستان لەوالوە دەسەاڵتیان گرتەدەست‌و‬ ‫سەرانی رژێمەكەشیان دەستگیركرد‌و دواتر‬ ‫بەگوێرەی رێكەوتنێك ناچاریان كردن دان‬ ‫بەكودەتاكەیاندا بنێن‪.‬‬ ‫كودەتا زۆربەی واڵتانی ئەفریقای گرتەوە‬ ‫لەنێویشیاندا واڵتانی عەرەبی‪ ،‬بۆنمونە‬ ‫لەشەستەكانەوە مۆریتانیا سەربەخۆیی‬ ‫لەچنگی فەرەنسا وەرگ��رت��وە(‪ )16‬كودەتای‬ ‫بەخۆوە بینیوە! گرنگترینییان كودەتاكەی‬ ‫سەرۆك مەعاویە ولد سیدی ئەحمەد تایع‬ ‫ب��وو ب��ەس��ەر س���ەرۆك موختار ول��د دادە‬ ‫لەساڵی (‪ )1984‬تا كودەتاكەی عەلی ولد‬ ‫فال بەسەر ولد تایع كە چوونیولد تایعی‬ ‫بۆ عەرەبستانی سعودیە بۆ بەشداریكردن لە‬ ‫پرسەی شافەهد بن عەبدولعەزیزی جێنشینی‬ ‫س��ع��ودی��ەی ق��ۆس��ت��ەوە و دەس��ت��ی بەسەر‬ ‫دەسەاڵتدا گرت‪ ،‬ئەویش دوای (‪)17‬هەوڵی‬ ‫كودەتای شكستخواردودا كودەتاكەی ولدفال‬ ‫ڕێگەی خۆشكرد بۆ دامەزراندنی حكومەتێكی‬ ‫دیموكراسی بە سەرۆكایەتی سەیدی محەمەد‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪89‬‬


‫ولد شێخ عەبدوڵاڵ كە لە ڕێی هەڵبژاردنێكی‬ ‫شەفاف و دەگمەنەوە لە واڵتانی عەرەبیدا‬ ‫گەیشتە كورسی سەرۆكایەتی ‪ ،‬بەاڵم ئەم‬ ‫ئەزمونە سەركەوتنی بەدەست نەهێنا و‬ ‫سەرلە نوێ مۆریتانیا كودەتای بەخۆوە‬ ‫بینی‪ ،‬ئەوەبوو ژەنەڕاڵ محەمەد عەبدولعەزیز‬ ‫سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی بە كودەتایەك‬ ‫خۆی كرد بە سەرۆك!‬ ‫ئینجا لە مۆریتانیاوە بۆ نەیجیریا كە‬ ‫مێژووەكەی چەندان ك��ودەت��ای بەخۆیەوە‬ ‫بینیوە و سوپایان گەیاندوەتە دەس��ەاڵت‬ ‫‪ .‬سوپا سكااڵی كرد لەسەر ئەنجامی ئەو‬ ‫هەڵبژاردنەی لە دوای البردنی س��ەرۆك (‬ ‫ئیبراهیم بابانگیدا ) ئەنجامدرا‪ ،‬بابانگیدا‬ ‫پێشتر لە ڕێیی ك��ودەت��ای سەربازییەوە‬ ‫گەیشتبووە دەس��ەاڵت ‪.‬لە هەڵبژاردنەكەدا‬ ‫چاالكوانی سیاسی ( مەسعود ئیبوال ) لە‬ ‫ڕێی سندوقەكانی دەنگدانەوە سەركەوتنی‬ ‫بەدەست هێنا‪ ،‬بەاڵم ئەم ئەنجامە بە دڵی‬ ‫پیاوانی س��ەرب��ازی��ی ن��ەب��وو‪ ،‬سەرەنحام‬ ‫سوپا بەسەرۆكایەتی ژەنەڕاڵ عەبدولسەالم‬ ‫ئ��ەب��و ب��ەك��ر ئەنجامی ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەك��ەی‬ ‫ه��ەڵ��وەش��ان��دەوەو ڕێ��گ��ەی خ��ۆش��ك��رد بۆ‬ ‫وەرگرتنی دەسەاڵت لەالیەن ژەنەراڵ محەمەد‬ ‫سانی ئاباچا كە دواتر لە بارێكی تەمومژاویدا‬ ‫ك���وژرا‪ ،‬دوای ئ��ەو ( ئۆبا سانگۆ ) وەك‬ ‫یەكەم سەرۆكی مەسیحی دەستبەكار بوو‬ ‫دەسەاڵتەكەی دوو دەیەی خایاند‪ ،‬كە لەو‬ ‫ماوەیەدا هەژمونی مەسیحیەكانی بەسەر‬ ‫كۆمەڵگەدا سەپاندو مسوڵمانەكانی پەراوێز‬ ‫خست سەرەڕای ئەوەی مسوڵمانەكان زیاتر‬ ‫لە (‪)70%‬ی دانیشتوانی ئەو واڵتە بوون ‪.‬‬ ‫ئەزمونێكی تاڵ‬ ‫دیارە زۆربەی واڵتانی ئەفریقا ئەزمونی‬ ‫ت���ازەی خ��ۆی��ان ب��ە ك��ودەت��ای س��ەرب��ازی‬ ‫دەستیپێكرد هەم واڵتە عەرەبیەكان و هەم‬ ‫واڵتانی دیكەی ئەفریقی بۆ نمونە میسر و‬ ‫جەزائیر و لیبیا و سۆدان و سۆماڵ ‪،‬ئەمەش‬ ‫هەژمونی نوخبەی سەربازیی زیاد كرد بەسەر‬ ‫دەسەاڵتەوەو وایكرد لە كاتی گونجاودا دەست‬ ‫وەرب���دات بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە بەو‬ ‫جۆرەی كە خۆی دەیەوێت وەك ئەوەی ساڵی‬

‫‪90‬‬

‫چەندان راپۆرت‬ ‫دەریدەخەن (‪)186‬‬ ‫كودەتا‌و (‪)26‬‬ ‫ملمالنێی گەورە‬ ‫لەسەر دەسەاڵت‬ ‫لەئەفریقا بەهەموو‬ ‫مانایەكی وشە‬ ‫ئاكامی كارەساتباریان‬ ‫لێكەوتووەتەوە‪ ،‬بەهۆی‬ ‫ئەو كودەتایانەوە‬ ‫نزیكەی (‪ )10‬ملیۆن‬ ‫كەس كوژران‌و (‪)40‬‬ ‫ملیۆنیش ئاوارەبوون‬ ‫(‪ )1992‬لە جەزائیر ڕوویدا كاتێك سوپا بە‬ ‫هێزەكەی ئەو واڵتە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی‬ ‫هەڵوەشاندەوە‪ ،‬كە بەرەی ڕزگاری ئیسالمی‬ ‫لە سەركەوتن نزیك ببوویەوە‪ ،‬ب��ەوەش‬ ‫دەرگا بەڕووی جەنگێكی ناوخۆییدا كرایەوە‬ ‫رەسمیەكان‬ ‫كەبەگوێرەی ئامارە نیمچە‬ ‫نزیكەی (‪ )200‬هەزار كوژراوی لێكەوتەوە‪،‬‬ ‫هەروەها واڵتانی سیرالیۆن‌و گابۆن‌و مالی ‌و‬ ‫ماالوی‌و بۆركینا فاسۆ‌و روانداو بۆرۆندی‌و‬ ‫ئۆگەنداش بەدەرنەبوون لەكودەتای سەربازی‬ ‫ئەم واڵتانەش گیرۆدەی ئەو دیاردەیە بوون‌و‬ ‫بەهۆی ملمالنێی دەسەاڵتەوە چەندان ملیۆن‬ ‫كەسیان لێ كوژرا‪ ،‬ساڵی (‪ )1994‬لەرواندا‬ ‫نزیكەی یەك ملیۆن كەس لەسەر دەستی‬ ‫میلیشیاكانی هوتو كوژران پێش ئەوەی هێزە‬ ‫نێودەوڵەتی‌و ئیقلیمیەكان بچنە ئەو واڵتەو‬ ‫لەدەسەاڵت دەریان پەڕێنین‪.‬‬ ‫ه��ەڵ��ب��ەت ك���ودەت���ا س��ەرب��ازی��ی��ەك��ان‬ ‫بەاڵبوون بۆ میللەتان‌و رادەی نفوزی هێزە‬ ‫ئیستعمارییەكانیشیان نیشاندەدا‪ ،‬ئەمە‬ ‫سەرباری تێوەگالنی كۆمپانیا فرە نەژادەكان‬ ‫لەو كودەتایانە‪ ،‬ئەگەر نوخبەی دەسەاڵتداری‬

‫ئەو واڵتانە ملكەچی بەرژەوەندی واڵتانی‬ ‫ئیستعمار نەبوونایە‌و دەرگایان نەكردایەتەوە‬ ‫بۆ بەتااڵبردنی سامانی ئەو گەالنە بەرامبەر‬ ‫پ��ارەی��ەك��ی زۆر ب��ۆ گیرفانی ستەمكار‌و‬ ‫كودەتاچییەكان‪.‬‬ ‫(‪ )40‬ملیۆن ئاوارە‬ ‫چ��ەن��دان راپ���ۆرت دەری��دەخ��ەن (‪)186‬‬ ‫ك��ودەت��ا‌و (‪ )26‬ملمالنێی گ���ەورە لەسەر‬ ‫دەسەاڵت لەئەفریقا بەهەموو مانایەكی وشە‬ ‫ئاكامی كارەساتباریان لێكەوتووەتەوە‪،‬‬ ‫بەهۆی ئەو كودەتایانەوە نزیكەی (‪ )10‬ملیۆن‬ ‫كەس ك��وژران‌و (‪ )40‬ملیۆنیش ئاوارەبوون‬ ‫كەزۆربەیان بەهۆی نائارامی واڵتەكەیانەوە‬ ‫بێئومێد بوون لەگەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان‬ ‫بەتایبەت خەڵكی كۆنگۆی دی��م��وك��رات‌و‬ ‫سۆماڵ‪ ،‬ئەو واڵتانە چەند دەیەیەك گیرۆدەی‬ ‫شڵەژان‌و كوشتوبڕبوون بەهۆی كودەتاكانەوە‬ ‫بگرە گومانێكی زۆریش هەیە لەبارەی ئەگەری‬ ‫گەڕانەوەی سەقامگیری بۆیان‪.‬‬ ‫نزیكەی (‪ )50‬ملیۆن ئەفریقی كوشتەی‬ ‫برسێتیین بەهۆی دۆخی نالەباری ئابوری‌و‬ ‫پ��اش��ەك��ش��ەی ه���ەن���اردەك���ردن داڕوخ��ان��ی‬ ‫دام����ەزراوە سیاسی‌و ئ��اب��وری‌و فێركاری‌و‬ ‫رۆژنامەوانییەكانەوە ئێستا ئەفریقا بووەتە‬ ‫گ��ەورەت��ری��ن س��ەرچ��اوەی نەخوێندەواری‬ ‫لەجیهاندا‪.‬‬ ‫كارەساتی كودەتاكان ئەوەندە نییە‪،‬‬ ‫بەڵكو بەگوێرەی سەنتەرە ئاست بەرزەكانی‬ ‫وەك س��ەن��ت��ەری س��ت��ان��ف��ۆرد لەواشنتۆن‬ ‫كودەتاكان بوونەتە مایەی داتەپینی باری‬ ‫ئابوری بەجۆرێك رێ��ژەی گەشەی سااڵنە‬ ‫ل���ە(‪ )1%‬تێپەڕناكات‪ ،‬داه��ات��ی سااڵنەی‬ ‫تاكەكەسیش لەواڵتانی ئ��ەو كیشوەرەدا‬ ‫كەمبووەتەوە بۆ (‪ )350‬دۆالر‪ ،‬ه��ەروەك‬ ‫زۆرترین واڵتانی ئەفریقا لەریزی هەژارترین‬ ‫(‪ )57‬واڵتی جیهاندا ناویان هاتووە‪.‬‬ ‫ئ��ەو كودەتایانە رێگەیان ب��ۆ دەزگ��ا‬ ‫ه��ەواڵ��گ��ری��ی��ەك��ان��ی خ���ۆرئ���اوا خۆشكرد‬ ‫ت��ا كۆنترۆڵی ك��ی��ش��وەری ئەفریقا بكەن‬ ‫سامانەكەی تااڵنبكەن‌و هەر خۆشییان ئەو‬ ‫كەسانە بكەنە دەس��ەاڵت��دار كە لەفەلەكی‬ ‫خۆرئاوادا دەسوڕێنەوە‪ ،‬هەروەها دەرگای‬


‫خ��س��ت��ەس��ەرپ��ش��ت ل���ەب���ەردەم رێ��ك��خ��راوە‬ ‫مەسیحیەكاندا كەژمارەیان گەیشتنە زیاتر‬ ‫لە(‪ )600‬رێكخراو‪ ،‬ئەم رێكخراوانە لەسەر‬ ‫دوو هێڵی تەریب كاریاندەكەن‪ ،‬یەكەمیان‬ ‫ئەفریقی‌و‬ ‫واڵت��ان��ی‬ ‫بەمەسیحیكردنی‬ ‫تواندنەوەی شوناسی هاوواڵتیانی مسوڵمان‌و‬ ‫غەیرە مەسیحی‪ ،‬دووەمیش پیالنگێڕان دژی‬ ‫سەقامگیری ئەو واڵتانە‌و هەڵگیرساندنی‬ ‫ش��ەڕی ناوخۆیی ه��ەروەك لەنەیجیریا ‌و‬ ‫كۆتیدیڤوار‌و س��ودان رووی��ان��دا‪ ،‬س��ەرەڕای‬ ‫پاڵپشتیكردنی كەمینە مەسیحیەكان بۆ‬ ‫كۆنترۆڵكردنی دەسەاڵت‪.‬‬ ‫ئ��ەن��ج��ام��ی ك��ارەس��ات��ب��اری ك��ودەت��ا‬ ‫سەربازییەكان لەسەرەتای نەوەدەكان‌و دوای‬ ‫روخانی یەكێتی سۆڤیەتی وای لەیەكێتی‬ ‫ئەفریقا كرد بەتوندی دژی كودەتا بێتەوەو‬ ‫دان بەو دەسەاڵتانەشدا نەنێت كەلەئاكامی‬ ‫كودەتاوە دروستدەبن‪ ،‬هەروەها گەمارۆی‬ ‫ئابوریش خستەسەر ئەو واڵتانە‪.‬‬ ‫هەرچەندە ئەو رێوشوێنانە بوونە مایەی‬ ‫سنوداركردنی كودەتاكان‪ ،‬ب��ەاڵم نەبوونە‬ ‫رێگر زۆربەی راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن‬ ‫بەلەبەرچاوگرتنی ك��ودەت��ا ی��ەك ل��ەدوای‬ ‫یەكەكان لەمۆریتانیا‌و غینیا‌و مەدەغەشقەر‬ ‫جارێكی تر كودەتا بەسەر كودەتاچییەكاندا‬ ‫ئەنجامدەدرێت‪.‬‬ ‫شكستی دەوڵەت‬ ‫لەبارەی هۆكاری باڵكێشانی میتۆدی‬ ‫كودەتاچێتی ب��ەس��ەر واڵت��ان��ی كیشوەری‬ ‫رەشدا دكتۆر ئیبراهیم نەسرەدین مامۆستای‬ ‫لێكۆلینەوەی ئەفریقی لەزانكۆی قاهیرە‬ ‫ت��ەئ��ك��ی��د دەك���ات���ەوە شكستی ئەفریقا‬ ‫لەبەرجەستەكردنی میتۆدەكانی دەوڵەتی‬ ‫هاوچەرخ‌و پەرەسەندنی كێشمەكێشە خێڵەكی‌و‬ ‫نەژادییەكان بەسەر هاوواڵتیاندا وایكردوە‬ ‫هاوواڵتیان مەیلیان بۆ خێڵ هەبێت نەك‬ ‫دەوڵ��ەت‪ ،‬ئەوەش هاندەربووە بۆ روودانی‬ ‫كودەتا لەبەرژەوەندی خێڵێك‌و زاڵكردنی‬ ‫هەژمونی بەسەر دەسەاڵتدا‪.‬‬ ‫د‪.‬نەسرەدین دەڵێت دەزگا هەواڵگرییەكانی‬ ‫خ��ۆرئ��اوا بەرپرسیارێتییەكی گ���ەورەی‬ ‫كودەتاكانیان دەكەوێتە ئەستۆ‪ ،‬چونكە‬

‫هەموو ئەمانە وادەك���ەن بەردەوامبوونی‬ ‫كودەتا سەربازییەكان كارێكی چاوەڕوانكراو‬ ‫بێت ئیتر ئەنجامەكان چەند تراژیدیش بن بۆ‬ ‫هاوواڵتیانی ئەفریقا‪.‬‬

‫شكستی ئەفریقا‬ ‫لەبەرجەستەكردنی‬ ‫میتۆدەكانی‬ ‫دەوڵەتی هاوچەرخ‌و‬ ‫پەرەسەندنی‬ ‫كێشمەكێشە‬ ‫خێڵەكی‌و‬ ‫نەژادییەكان‬ ‫بەسەر هاوواڵتیاندا‬ ‫وایكردوە هاوواڵتیان‬ ‫مەیلیان بۆ خێڵ‬ ‫هەبێت نەك دەوڵەت‬ ‫پشتیوانی كودەتا سەربازییە جیاجیاكان‬ ‫ه��ەرە خۆێناوییەكانیان ك��ردوە لەپێناو‬ ‫جێبەجێكردنی ئەجێندای خۆیان‌و رێخۆشكردن‬ ‫بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دەسەاڵتی ئەو واڵتانە‬ ‫لەالیەن واڵتە ئیستعمارییەكانی پێشوویان‌و‬ ‫دزینی سامانیان بەكەمترین نرخ‪.‬‬ ‫م��ام��ۆس��ت��اك��ەی زان��ك��ۆی ق��اه��ی��رە لەو‬ ‫ب���ڕوای���ەدای���ە ك���ودەت���ا س��ەرب��ازی��ی��ەك��ان‬ ‫بەردەوامییان هەبێت‌و لەقۆناغی داهاتوودا‬ ‫بەرەو هەڵكشانی زیاتر بچن ئەویش بەهۆی‬ ‫زیادبوونی بایەخدانی ئەمریكا بەكیشوەری‬ ‫رەش‌و پەرەسەندنی ملمالنێكان‌و چاوتێبڕینی‬ ‫خۆرئاوا لەنێویشیاندا فەرەنسا و ویالیەتە‬ ‫یەكگرتوەكان‪ ،‬جگەلەوەش بەرهەڵستكاری‬ ‫خۆرئاوا لەو كودەتایانە مانای ئەوە نییە كە‬ ‫رەتی دەكاتەوە‪.‬‬ ‫بەبۆچوونی د‪.‬نەسرەدین كۆنترۆڵكردنی‬ ‫دەس�����ەاڵت ل���ەالی���ەن ژەن���ەراڵ���ەك���ان ئ��ەو‬ ‫كەسایەتیانەی دیكە كەلەڕێی كودەتا یاخود‬ ‫بەشێوازی دیموكراسی وەك ئەوەی لەكینیا‬ ‫روی���دا‌و ی��اخ��ود رەت��ك��ردن��ەوەی ئەنجامی‬ ‫هەڵبژاردنەكان وەك لەزیمبابۆی روویدا‪،‬‬

‫تێڕوانینێك بۆ چارەسەر‬ ‫د‪.‬ئ���ی���ج�ل�ال رەئ����ف����ەت م��ام��ۆس��ت��ای‬ ‫لێكۆلینەوەی ئەفریقی لەزانكۆی قاهیرە‬ ‫تێڕوانێنیكی ه��ەی��ە ب��ۆ س��ن��وردان��ان��ی بۆ‬ ‫ئ���ەم ك��ودەت��ای��ان��ە‪ ،‬ل��ەس��ەروی��ش��ی��ان��ەوە‬ ‫دەبێت یەكێتی ئەفریقا بەتوندی دژی��ان‬ ‫بوەستێتەوە‌و هیچ رێگەچارەیەكی ناوەندی‬ ‫لەگەڵ كودەتاچییەكان‌و بەرهەڵستكاران‬ ‫ق��ب��وڵ ن��ەك��ات‌و ملیش ن���ەدات ب��ۆ هەوڵی‬ ‫كودەتاچییەكان ل��ەب��اری بەشەرعیكردنی‬ ‫ب��ارودۆخ��ی��ان‪ ،‬بگرە دەب��ێ��ت ئەندامێتیان‬ ‫لەدامەزراوەكانی یەكێتیەكەدا هەڵپەسێرێت‪.‬‬ ‫د‪.‬رەئفەت هەروەها پێیوایە پتەوكردنی‬ ‫كلتوری دیموكراسی‌و باڵوككردنەوەی حوكمی‬ ‫چاك‌و دیاریكردنی بنەماكانی گواستنەوەی‬ ‫دەس��ەاڵت‌و پابەندكردنی سەرانی ئێستای‬ ‫واڵتانی ئەفریقی بەقبوڵكردنی ئەنجامی‬ ‫ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەك��ان دی��ارت��ری��ن ف��اك��ت��ەرن بۆ‬ ‫دورخستنەوەی كابوسی ئەو كودەتایانەی‬ ‫بەرپرسن لەو كارەسات‌و كێشانەی لەواڵتانی‬ ‫ئەفریقادا سەرهەڵدەدەن‪.‬‬ ‫ب��ەب��ۆچ��ون��ی ه����ەردوو مامۆستاكەی‬ ‫زانكۆی قاهیرە كۆششەكانی یەكێتیەكە بۆ‬ ‫دورخستنەوەی كابوسی جەنگ پێویستی‬ ‫بەسااڵنێكی زۆرە پێش ئەوەی بەرهەمەكەی‬ ‫بچنرێتەوە‪ ،‬بەتایبەت ئێستا رژێمەگەلێك‬ ‫هەن بەجۆرێك گەیشتونەتە دەسەاڵت كەسنور‬ ‫بەزاندكانیان جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە‬ ‫لەگەڵ رژێمە تۆتالیتارییەكاندا‪ ،‬لەمەوە‬ ‫گرنگە بنەماكانی حوكمی چاك‌و شەفافیەت‌و‬ ‫دادپ�����ەوەری ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی باڵوبكرێتەوە‬ ‫بۆئەوەی شۆك نەبین بەپشتیوانیكردنی گەالن‬ ‫لەكودەتاكان‌و چاوپۆشینیان لەدەرەنجامە‬ ‫تراژیدییەكانی‪.‬‬

‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫‪ -‬سایتی الفرقان‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪91‬‬


‫«كودەتا»ی كودەتاچییەكان و‬ ‫حوكمی ئیسالمییە توندڕەوەكان‬ ‫قەیرانی سیاسی لەباكوری مالی‪ ،‬شانۆی دابەشكردنی دەسەاڵت‬ ‫لەنێوان رۆژئاوا و هاوپەیمانەكانیان‬

‫وەرگێرانی‪ :‬عەلی گەرمیانی‬

‫ر‬

‫رۆژنامەی بەریتانی ( گاردیان) لەبابەتێكدا شیكردنەوەیەكی زۆر تێروتەسەلی لەسەر پێشینەو باكگراوندی قەیرانی مالی‬ ‫كردوە ‪ ،‬گرنگی سیاسی مالی لەناوچەكەو پەیامەكانی و ئەگەری پێكدادانەكانی ئێستای لێكداوەتەوە ‪.‬‬ ‫مالی لەپاش سەربەخۆبوونی لەساڵی (‪ ، )1960‬تاساڵی (‪ ، )1992‬یەكەم هەڵبژاردنی تا رادەیەك دیموكراتی لەو واڵتەدا‬ ‫ئەنجامدرا ‪ ،‬لەساڵی (‪ )2002‬دا ‪ « ،‬ئامادۆ تۆمانی تۆرە» ‪ ،‬عەمیدێكی پێشووی سوپا ‪ ،‬بووبە سەرۆك كۆماری ئەو واڵتە ‪.‬‬ ‫ساڵی رابردو گروپێك لەئەفسەرە الوەكانی سوپا كەناڕازیبوون لەو الوازییەی هێزەكانی حكومەتی ناوەندی لە رووبەڕووبوونەوەی‬

‫‪92‬‬


‫چەكدارە یاخیبووە ئیسالمییە توندڕەوەكان‬ ‫‪ ،‬كودەتایەكیان ئەنجامداو حكومەتی ئەو‬ ‫واڵتەیان لەسەركار البرد ‪.‬‬ ‫بۆ م��اوەی ساڵێك دەچێت كە واڵتی‬ ‫م��ال��ی ك��ودەت��ای��ەك��ی تیا ئ��ەن��ج��ام��دراوە‬ ‫وفەرماندە سەربازییەكان دەسەاڵتیان‬ ‫بەدەستەوەیە‪ ،‬بەاڵم بێ توانایی ئەوان‬ ‫لەبەڕێوەبردندا ‪،‬ب��ووەت��ە ه��ۆی ئ��ەوەی‬ ‫گروپەكانی تەوارق وگروپی(ئەنسارولدین)ی‬ ‫سەربەئەلقاعیدە باكوری ئەو واڵتە بخەنە‬ ‫ژێردەستی خ��ۆی��ان��ەوە‪ .‬بەپەرەسەندنی‬ ‫شەڕونیگەرانیەكان سەبارەت بەئایندەی‬ ‫واڵت��ەك��ە لەمەڕ فراوانبوونی چاالكییە‬ ‫ت��ی��رۆری��س��ت��ی��ی��ەك��ان وب��ەه��ۆی نەمانی‬ ‫یەكپارچەیی خاكی واڵت‪ ،‬ئەنجومەنی‬ ‫ئ��اس��ای��ش ب��ڕی��ارن��ام��ەی رێ��گ��ەپ��ێ��دان��ی‬ ‫هێرشكردنەسەر ئ��ەم گروپانەی دەرك��رد‬ ‫و ویالیەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش‬ ‫ب��ەب��ی��ان��ووی مەترسیەكانی تیرۆریزم‬ ‫فەرماندەیی هێزە سەربازییەكانی خۆی‬ ‫لەئەفریقیا بەهێزتر كرد ‪ ،‬پرسیارەكە‬ ‫ئەوەیە كەبەراستی دەستێوەردانی واڵتانی‬ ‫دەرەوە چەندە لەچارەسەركردنی كێشەكانی‬ ‫ئەمجۆرە واڵتانە كاریگەر بووە ‪.‬‬ ‫مالی ل��ەو واڵت��ان��ەی��ە كەكەوتوەتە‬ ‫باكوری ئەفریقیا وبیابانی گ��ەورەوە‪،‬‬ ‫دراوسێی مۆریتانیا‪ ،‬جەزائیر‪ ،‬نەیجەر‪،‬‬ ‫ب��ۆرك��ی��ن��اف��اس��ۆ‪ ،‬س��اح��ل ع���اج‪ ،‬كینیا‬ ‫وسەنیگالە‪ ،‬لەگەڵ ئ��ەوەی ئ��ەم واڵتە‬ ‫رووب���ەرەك���ەی ف��راوان��ە‪ ،‬ب���ەاڵم بەهۆی‬ ‫ب���ارودۆخ���ی ن��ال��ەب��اری ئ���اووه���ەواوە‬ ‫‪ ،‬دان��ی��ش��ت��ووان��ێ��ك��ی ك��ەم��ی ه��ەی��ە ‪.‬‬ ‫لەپلەبەندیەكانی گ��ەش��ەی م��رۆی��ی��دا ‪،‬‬ ‫لەپلەكانی خ����وارەوەی گەشەكردندایە‬ ‫لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان‪ ،‬دیارە‬ ‫ئەو واڵتە لەپاش ئەوەی كەلەژێر دەستی‬ ‫دەسەاڵتی داگیركاری فەرەنسا رزگاری بوو ‪،‬‬ ‫كەشوهەوایەكی ئارامی بۆ گەڕایەوەو تەنها‬

‫بەندەكانی‬ ‫راگەیەنراوی نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان‬ ‫وراگەیەنراوی‬ ‫یەكێتی ئەفریقیا‬ ‫رایگەیاند‬ ‫حكومەتێك‬ ‫كەبەشۆڕش و‬ ‫كودەتا بێتەسەركار‬ ‫بەرەسمی ناناسێت‬

‫لەساڵەكانی (‪ ، )1968 – 1991‬كودەتای‬ ‫تیا بینراو بەتایبەت لەدەیەی (‪)1990‬‬ ‫بەدواوە‪ ،‬حكومەتەكان لەكەشوهەوایەكی‬ ‫ئارام ودیموكراتیدا دەهاتنەسەركار وخولی‬ ‫سەرۆكایەتی كۆماری خۆیان تەواو دەكرد ‪.‬‬ ‫بەاڵم ساڵی رابردو لە (‪ )22‬ی ئازاردا ‪،‬‬ ‫« تۆمانی تۆرە» ی سەرۆك كۆمار بەهۆی‬ ‫كودەتایەك لەسەر كارالبرا‪ ،‬بەم كودەتایە‬ ‫واڵت��ی مالی ئێستا ل��ەدۆخ��ی نەبوونی‬ ‫دەسەاڵتدایە‪ ،‬خاڵێكی گرنگ ئەوەیە‪ ،‬كە‬ ‫گروپە چەكدارەكانی تەوارق كەلەباكوری‬ ‫ئەو واڵتەدا گیرساونەتەوە‪ ،‬ئەوان خۆیان‬ ‫ناولێناوە (ئەزواد) یان (ئازادباد) ‪ ،‬تەوارق‬ ‫ئەفریقیایە‬ ‫كیشوەری‬ ‫لەنەتەوەكانی‬ ‫كەلەچەند واڵتێك پەرش وباڵوبوونەتەوە‬ ‫كەزۆربەیان لەجەزائیر ومالی نیشتەجێن ‪.‬‬ ‫گروپی (ئەنسارولدین) كەسەربە رێكخراوی‬ ‫ئەلقاعیدەن‪ ،‬هاتوونەتە پاڵ تەواریقەكان‬ ‫‪ ،‬ئەمانە سودیان لەكەشوهەوای نائارام‬ ‫وپشێوی حكومەتی ناوەندی وئەو كودەتایە‬ ‫بینیوە و باكوری واڵتەكەیان داگیركردوە ‪.‬‬ ‫بەهۆی ئەم نائارامیانەوە رێكخراوی‬

‫ن���ەت���ەوە ی��ەك��گ��رت��ووەك��ان‪ ،‬چ��ەن��دی��ن‬ ‫بڕیارنامەی دەركردوە‪ ،‬كە كودەتاچییەكان‬ ‫دەبێت چەك دابنێن و ڕێز لەیەكپارچەیی‬ ‫خاكی واڵتەكەیان بگرن ‪ .‬لەالیەكی ترەوە‬ ‫لەكۆبووەنەوەكانی خۆیدا یەكێتی ئەفریقیا‪،‬‬ ‫ئەم كودەتا وئاژاوەگێڕییەی تۆمەتباركرد ‪.‬‬ ‫ئەم یەكێتییە بەپەیڕەوكردنی بەندەكانی‬ ‫راگ��ەی��ەن��راوی ن��ەت��ەوە یەكگرتووەكان‬ ‫وراگەیەنراوی یەكێتی ئەفریقیا رایگەیاند‬ ‫ح��ك��وم��ەت��ێ��ك ك��ەب��ەش��ۆڕش و ك��ودەت��ا‬ ‫بێتەسەركار بەرەسمی ناناسێت‪ ،‬هەروەها‬ ‫یەكێتی ئەفریقیا ئەو شۆڕشە بەهەڵقواڵوی‬ ‫هەناوی میللەت نازانێت وفەرمانی داوە‬ ‫بەئەنجومەنی ئاشتی وئاسایشی خۆی‬ ‫كەدەستێوەردانی سەربازیی ئەنجامبدات‬ ‫وبەنیازە لەرێگەی رێكخراوی واڵتانی‬ ‫رۆژئ��اوای ئەفریقیا (ئیكواس)‪ ،‬نزیكەی‬ ‫(‪ )3300‬ك��ەس لەهێزە سەربازییەكان‬ ‫رەوان����ەی ئ��ەو واڵت���ە ب��ك��ات‪ ،‬زۆرب���ەی‬ ‫ئەم هێزانە لەهەرسێ واڵت��ی (نەیجەر‪،‬‬ ‫نەیجیریا وبۆركینافاسۆ) دەبێت‪ ،‬بەمەش‬ ‫یەكێتی ئەفریقیا هەوڵدەدات لەو بارەیەوە‬ ‫ك��اردان��ەوەی��ەك��ی ج��دی هەبێت ‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫پێشتریش چەند كودەتایەكمان لە واڵتانی‬ ‫ئەفریقیا بینیوە‪ ،‬كە ئەم یەكێتییە بەهۆی‬ ‫الوازی هێزە سەربازییەكان ونەبوونی‬ ‫پاڵپشتی لۆجستییەوە نەیتوانیوە رێگری‬ ‫لەنائارامییەكان بكات ‪.‬‬ ‫ب��ۆ نموونە كاتێك س��ۆم��ال توشی‬ ‫پشێوی ونائارامی ببوو‪ ،‬ئەم یەكێتییە‬ ‫نەیتوانی كارێكی ئەوتۆ بكات‪ .‬واڵتانی‬ ‫ئەم یەكێتییە لەڕووی ئابوریەوە كێشەیان‬ ‫زۆرە‪ ،‬بۆیە ناتوانن رۆڵێكی كاریگەر‬ ‫لەرێكخستنی ئاسایشی واڵت��ان��ی ئەم‬ ‫كیشوەرە ببینن ‪ ،‬مەگەر ئەوەی كەنەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان یارمەتیان بدات ‪ .‬یەكێك‬ ‫لەكێشە سەرەكیەكانی مالی ‪ ،‬دەسەاڵتی‬ ‫شۆڕشگێڕەكانی تەوارقە لەباكوری ئەو‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪93‬‬


‫واڵتە ‪ ،‬ئەم گروپە لەو نەتەوانەن كەلە‬ ‫واڵتانی دراوسێی مالی ولەوانە لەباشوری‬ ‫جەزائیر نیشتەجێن جەزائیر دەستێوەردانی‬ ‫دەرەكی بۆسەر خاكی مالی رەتدەكاتەوە‪،‬‬ ‫چونكە پێیوایە دەستێوەردانی سەربازی‬ ‫گروپەكانی تەوارق راوەدو دەنێت تا بەرەو‬ ‫خاكی جەزائیر هەڵبێن ‪ ،‬ئەگەر بڕیاربێت‬ ‫دەستێوەردانی سەربازی ئەنجامبدرێت ‪،‬‬ ‫ئەوەهەموو هۆزەكانی ت��ەوارق دەكەونە‬ ‫بەرئامانجی ئەم هێرشانە ‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫لەهەردووالی سنوری نێوان مالی وجەزائیر‬ ‫‪ ،‬رێژەیەكی زۆری دانیشتوانی ئەم هۆزانە‬ ‫لەوێ دەژین‪ ،‬بۆیە هەستی ناسیۆنالیستی‬ ‫ئەم هۆزانە دەوروژێنرێت یەكگرتوویی‬ ‫لەنێوان دروستدەبێت ودەب��ن��ە كێشەو‬ ‫گیروگرفتی گەورە بۆ ئەو واڵتانە ‪.‬‬ ‫ئەمریكا لەدوای (‪ )11‬سێپتەمبەرەوە‬ ‫بەتایبەت لەساڵی (‪ )2005‬دا ‪ ،‬لەهەوڵی‬ ‫دروستكردنی بارەگای فەرماندەیی سەربازی‬ ‫جیاجیایە ل��ەك��ی��ش��وەری ئەفریقیا و‬

‫فەرماندەییەكی سەربازیی بۆ ئەفریقیا‬ ‫ب��ەن��اوی (ئ��ەف��ری��ك��ۆم) دام���ەزران���دوە ‪،‬‬ ‫ئەمریكا لەو كاتەوە وتووێژێكی زۆری بۆ‬ ‫سەقامگیری واڵتە جیاجیاكانی ئەفریقیا‬ ‫لەجەزائیر ئەنجامداوە‪ ،‬ب��ەاڵم تائێستا‬ ‫سەركەوتوو نەبووە لەو كارەیدا‪ ،‬ئەمریكا‬ ‫هەر لەسەرەتاوە بارەگای فەرماندەیی خۆی‬ ‫لەئەوروپا ولەشتوتگارت بەشێوەیەكی كاتی‬ ‫جێگیركرد و لەوێوە بڕیاری چاالكییەكانی‬ ‫تایبەت بەئەفریقیای دەردەكرد ‪ .‬ئەمریكا‬ ‫بەبیانوی هەڕەشەی شۆڕشگێڕەكانەوە‬ ‫لەباكوری ئەفریقیا رایگەیاند‪ ،‬بەهۆی‬ ‫ئەوەی تیرۆریستەكان بەرژەوەندییەكانی‬ ‫ئەمریكا دەخەنە بەرمەترسییەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫دەبێت بارەگای فەرماندەییەكەیان لەیەكێك‬ ‫لەواڵتەكانی كیشوەری ئەفریقیا جێگیر بكەن‬ ‫جەزائیر یەكێكە لەو واڵتانەی كەدیاریكراوە‬ ‫ب���ۆئ���ەوەی ب���ارەگ���ای ف��ەرم��ان��دەی��ی��ە‬ ‫سەربازییەكەی ئەمریكای تیا جێگیر بكرێت‬ ‫‪ ،‬لەو بارەیەوە هیالری كلینتۆن‪ ،‬وەزیری‬ ‫دەرەوەی پێشووی ئەمریكا ساڵی پار‬ ‫دووجار سەردانی جەزائیری كرد ولەگەڵ‬ ‫گ��ەورە بەرپرسانی ئ��ەو واڵتە‬ ‫كۆبووەوە ‪ ،‬بەاڵم‬

‫سەركەوتو نەبوو لەكارەكەیدا ‪ .‬ئەمریكا‬ ‫دووپ��ات��ی��دەك��ات��ەوە ك��ەب��ەردەوام��ەل��ە‬ ‫راوەدونانی ئەلقاعیدەیە لەهەرشوێنێك‬ ‫بێت ‪ ،‬ب��ەاڵم ئ��ەو واڵت��ە ب��ەو سیاسەت‬ ‫و رێ��ك��اران��ەی دەیگرێتەبەر كێشەیەكی‬ ‫زۆری دروس���ت���ك���ردوە‪ ،‬ب��ۆ ن��م��ون��ە ‪،‬‬ ‫بۆسەر‬ ‫ن��ات��ۆ‬ ‫هێرشەسەربازییەكانی‬ ‫رژێمەكەی قەزافی بەپشتیوانی ئەمریكا‬ ‫زۆری‬ ‫كاریگەرییەكی‬ ‫ئەنجامدرابوو‪،‬‬ ‫هەبووە لەكارابوونی گروپە شۆڕشگێڕەكان‬ ‫ئەمڕۆش ئەو گروپە توندڕەوانە لەباشوری‬ ‫لیبیا وجەزائیر كۆبوونەتەوە ‪.‬‬ ‫پەرەسەندنی تیرۆریزم ودابەشبوونی‬ ‫مالی یەكێكە لەباسە سەرەكییەكانی‬ ‫ئەنجومەنی ئاسایش‪ ،‬چونكە ئەوان توشی‬ ‫گرفتی زۆر دەك��ات ‪ ،‬لەالیەكی ت��رەوە ‪،‬‬ ‫جەزائیریش باش دەزانێت ئەگەر گرژی‬ ‫وئاڵۆزیەكانی باكوری مالی فراوانتربێت ‪،‬‬ ‫ئەوە پریشكی ئەو ئاگرە رەنگە واڵتەكەی‬ ‫ئ��ەوان��ی��ش ب��گ��رێ��ت��ەوە‪ ،‬چونكە گروپی‬ ‫تەوارقەكانی ئەزواد ن���ەت���ەوەی���ەك���ن‬ ‫ل���ەن���ێ���وان‬ ‫واڵت�����دا‬ ‫ه��ەردوو‬ ‫دابەشبوون‪،‬‬ ‫ل��ەوپ��ێ��ن��اوەدا‬ ‫ب��ەم��دوای��ی��ە‬

‫‪94‬‬


‫گ��روپ��ەك��ان��ی ت����ەوارق وئ��ەن��س��ارول��دی��ن‬ ‫رایانگەیاند كۆمەك وهاوكاری یەكتر بكەن‬ ‫‪ ،‬لەالیەكی ترەوە بەنیازن لەگەڵ حكومەتی‬ ‫ن��اوەن��دی گفتوگۆ بكەن كەبەشێك لەم‬ ‫گۆڕانكاریانە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارنامەكەی‬ ‫ئەنجومەنی ئاسایش ‪.‬‬ ‫لە واڵتی مالی‪ ،‬هێزە سەربازییەكان‬ ‫بەبیانووی ئ��ەوەی حكومەت ئامادەنییە‬ ‫رووب��ەڕووی ئەم جودایخوازانە ببێتەوە‪،‬‬ ‫بۆیە كودەتایەكیان ئەنجامدا‪ ،‬پاشان‬ ‫رێككەوتنێكیان لەگەڵ یەكێتی واڵتانی‬ ‫ئ��اب��وری رۆژئ����اوای ئەفریقیا م��ۆرك��رد‪،‬‬ ‫جۆرێك لەحكومەتی كاتیان پێكهێناوە‪،‬‬ ‫بەاڵم شەڕ هەردرێژەی هەیە و واڵت لەرووی‬ ‫ئاسایشەوە ل��ەب��ەردەم مەترسی پشێوی‬ ‫وئاژەوەگێڕیدایە ‪ .‬سەیر لەوەدایەكە مالی‬ ‫واڵتێكە كەلەماوەی دوو دەیەی راب��ردودا‬ ‫لەرووی دیموكراتیەوە بە واڵتێكی پێشەنگ‬ ‫لەو ناوچەیە دەناسرا وسەقامگیرییەكی‬ ‫باشی سیاسی وئابوری هەبوو ‪ ،‬كەچی‬ ‫ئێستا بەشێوەیەكی زۆر خ��راپ توشی‬ ‫كێشەوگرفت بووە ‪.‬‬ ‫ب��ەه��ۆی ن��ائ��ارام��ی��ی��ەك��ان��ی ب��اك��وری‬ ‫م��ال��ی‪ ،‬واڵت��ان��ی رۆژئ�����اوا بەتایبەت‬ ‫ئەمریكا وفەرەنسا پێشنیاری ئەوەیانكرد‬ ‫كەدەستێوەردانی س��ەرب��ازی بكرێت لەو‬ ‫واڵت���ەدا‪ ،‬ب��ەب��ڕوای هەندێ لەچاودێران‬ ‫‪ ،‬قەیرانی سیاسی لەباكوری مالی ‪،‬‬ ‫شانۆیەكی دابەشكردنی دەسەاڵتە لەنێوان‬ ‫واڵتانی رۆژئ��اوا و هاوپەیمانەكانیان بۆ‬ ‫بەتااڵن بردنی سامانی نەتەوەیی ئەو‬ ‫واڵتەی كیشوەری ئەفریقیا ‪ .‬واڵتی مالی‬ ‫بەهۆی بوونی كانزای زێڕەوە بەرێژەیەكی‬ ‫زۆر ‪ ،‬لەدوای ئەفریقیای باشور وگانا ‪،‬‬ ‫بەسێیەم واڵتی بەرهەمهێنەری ئەم كانزا‬ ‫بەنرخەی جیهان دادەنرێت ‪.‬‬ ‫واڵتە دراوسێكانی مالی لەئەفریقیا و‬ ‫واڵتانی رۆژئاوا نیگەرانن لەوەی كەگروپە‬ ‫چ��ەك��دارە ئیسالمیەكان باكوری مالیان‬ ‫ك��ۆن��ت��رۆڵ��ك��ردوە و ئ��ەو ن��اوچ��ەی��ە وەك‬ ‫پێگەیەك بۆ تێكدانی ئاسایشی رۆژئاوای‬ ‫ئەفریقیا بەكار بهێنن یەكێك لەو واڵتانە‬ ‫ن��ەی��ج��ەرەك��ەس��ەرچ��اوەی��ەك��ی س��ەرەك��ی‬

‫واڵتی مالی بەهۆی‬ ‫بوونی كانزای زێڕەوە‬ ‫بەرێژەیەكی زۆر ‪،‬‬ ‫لەدوای ئەفریقیای‬ ‫باشور وگانا ‪،‬‬ ‫بەسێیەم واڵتی‬ ‫بەرهەمهێنەری ئەم‬ ‫كانزا بەنرخەی‬ ‫جیهان دادەنرێت‬

‫یۆرانیۆمە بۆ پیشەسازییە ئەتۆمییەكانی‬ ‫فەرەنسا‪ ،‬نزیكەی (‪ )6‬ه��ەزار هاوواڵتی‬ ‫فەرەنسی لەپایتەختی مالی دەژی���ن ‪،‬‬ ‫سەرۆكی نەیجیریاش هۆشداریدا لەبارەی‬ ‫فراوانبوون وچاالكییەكانی ئیسالمگەراكان‬ ‫ل��ەن��اوچ��ەك��ە بەشێك ل��ەب��اك��وری ئەو‬ ‫واڵتەش لەسااڵنی رابردودا بەهۆی كردەوە‬ ‫چەكداریەكانی ئ��ەم گروپانە دووچ��اری‬ ‫نائارامی بوونەتەوە ‪.‬‬ ‫یەكێك لەفاكتەرەكانی بەرفراوانبوونی‬ ‫چاالكییەكانی ئیسالمگەراكان لەناوچەكانی‬ ‫باكوری مالی‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایەتی‬ ‫هاوواڵتیانی ئەو ناوچەیە كەزۆربەیان‬ ‫خێوەت نشینن ولەناوچە بیابانییەكان‬ ‫دەژین ‪،‬كە رووبەرەكەی بەئەندازەی هەموو‬ ‫خاكی فەرەنسایە ‪.‬‬ ‫لەسەرەتای سەربەخۆبوونی واڵتی‬ ‫م��ال��ی‪ ،‬هێزەكانی حكومەتی ن��اوەن��دی‬ ‫رەف��ت��ارێ��ك��ی ن��ام��رۆڤ��ان��ە و ج��ی��اواز و‬ ‫توندوتیژییان بەرامبەر بەهاوواڵتیانی ئەو‬ ‫ناوچانە پەیڕەو دەكرد لەساڵی (‪)2012‬دا‬ ‫‪ ،‬چەكدارەكانی باكوری لیبیا‪ ،‬هێزەكانی‬

‫حكومەتیان پاشەكشە پێكرد ‪ ،‬بەاڵم گروپە‬ ‫ئیسالمییە توندڕەوەكانی سەربە رێكخراوی‬ ‫ئەلقاعیدە روویان لەم ناوچەیە كردو پاش‬ ‫ماوەیەك زاڵبوون بەسەر گروپەكانی تر‬ ‫كەعەلمانیەكان بوون ‪.‬‬ ‫ب��ڕی��ارەك��ەی ح��ك��وم��ەت��ی ف��ەرەن��س��ا‬ ‫لەبارەی ناردنی هێزی سەربازی بۆ مالی‬ ‫‪،‬بەمەبەستی هاوكاریكردنی هێزەكانی‬ ‫حكومەتی ن��اوەن��دی ل��ەج��ەن��گ ل��ەدژی‬ ‫مسوڵمانە توندڕەوەكان‪ ،‬كەبارەگاكانیان‬ ‫لە ناوچەكانی ب��اك��وری ئ��ەو واڵت��ەدای��ە‬ ‫بەشێوەیەكی كاتی مەترسی پێكهێنانی‬ ‫حكومەتێكی ئیسالمی هاوشێوەی تاڵیبان‬ ‫لە رۆژئاوای ئەفریقیا كەمبووەتەوە ‪.‬‬ ‫رۆژێ���ك پێش راگ��ەی��ان��دن��ی رەسمی‬ ‫ن��اردن��ی هێزەكانی فەرەنسا بۆ مالی‪،‬‬ ‫ف��ران��س��وا ه��ۆالن��د ‪ ،‬س��ەرۆك��ی فەرەنسا‬ ‫رایگەیاند كە حكومەتی واڵتەكەی تەنها‬ ‫لەچوارچێوەی بڕیارنامەكانی رێكخراوی‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكان ‪،‬ئامادەیە لەمالی‬ ‫دەستێوەردان بكات ‪.‬‬ ‫واڵت��ی مالی دانیشتووانەكەی (‪)14‬‬ ‫ملیۆن كەسە و رووبەری ئەو واڵتە زیاتر لە‬ ‫ملیۆنێك و دووسەد هەزار مەتر چوارگۆشەیە‬ ‫كە یەكێكە لە موستەعمەراتەكانی پێشووی‬ ‫فەرەنسا لەئەفریقیا ‪ .‬ئەم واڵتە هەژارە‬ ‫كەتاماوەیەك پێش ئێستا وەك یەكێك‬ ‫لەنمونەكانی ئەفریقیا لەبواری سەقامگیری‬ ‫حكومەتی یاسا پێشكەوتنی دیموكراتی‬ ‫لەقەڵەم دەدرا ‪ ،‬لەماوەی بیست ساڵی‬ ‫راب��ردودا جەنگی نێوان گروپە توندڕەوە‬ ‫ئیسالمییەكان و هێزەكانی حكومەتی‬ ‫ناوەندی بەخۆوە بینیوە لەباشوردا ‪.‬‬ ‫چەكدارە توندڕەوە ئیسالمیەكان لەدوای‬ ‫كۆنترۆڵكردنی سەربازی ناوچەكانی باكور‬ ‫‪ ،‬دەستیان دای��ە پراكتیزەكردنی بڕیار‬ ‫هاوشێوەی‬ ‫وبەرنامەئیسالمییەكانی‬ ‫تاڵیبان لەئەفغانستان ‪ .‬پێكهاتەی هەرەمی‬ ‫دەسەاڵتی ئەم هێزە لەپاش شكستهێنانی‬ ‫باڵێكی چەكدارە ئیسالمیەكان لەبەرامبەر‬ ‫هێزەكانی حكومەتی دەوڵ��ەت��ی جەزائیر‬ ‫لەباكوری مالی گیرسانەوە ‪.‬‬ ‫لەدوای ئەنجامدانی كودەتاكەی مانگی‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪95‬‬


‫سێی ساڵی راب��ردو لەمالی و لەسەركار‬ ‫البردنی حكومەتە یاساییەكەی ئەو واڵتە ‪،‬‬ ‫هێزە چەكدارەكانی ئەو واڵتە زۆر الوازبوون‬ ‫وهاوكات لەگەڵ الوازی حكومەتی ناوەندی ‪،‬‬ ‫راپۆرتە هەواڵییەكان باسیان لە هاتنی هێزە‬ ‫ئیسالمییە توندڕەوەكان دەك��رد لەسودان‬ ‫ودورگەی رۆژئاوا بەرەو مالی ‪.‬‬ ‫كۆماری ئیسالمی ئێرانیش لەماوەی‬ ‫سااڵنی راب���ردودا گرنگی زیاتری بەمالی‬ ‫دەدا وسەرباری دیداری مەحمود ئەحمەدی‬ ‫نەژاد بۆ ئەو واڵتە ‪ ،‬نێردراوە فەرمییەكانی‬ ‫مالیش دیسان سەردانی تارانیان كرد ‪.‬‬ ‫وەزیری دەرەوەی مالی مانگی (‪)8‬ی‬ ‫پارساڵ بۆ وەرگرتنی كۆمەكی دارایی‬ ‫سەردانی تارانیكرد ‪.‬‬ ‫چەكدارەكانی باكور‬ ‫دی��ارت��ری��ن گ���روپ لەنێو چ��ەك��دارە‬ ‫ی��اخ��ی��ب��ووە ت���ون���دڕەوە ئیسالمییەكان‬ ‫لەباكوری مالی‪ ،‬گروپی بەناو « ئەنسارو‬ ‫لدین» ە ‪ ،‬كە پێكهاتەیەكی سەلەفیەكانە‬ ‫ئەم گروپە لەدوای كۆنترۆڵكردنی باكوری‬ ‫ئ��ەو واڵت��ە ‪ ،‬ل��ەك��ردەوەی��ەك هاوشێوەی‬ ‫تێكدان و وێرانركردنی پەیكەری بودا لەالیەن‬ ‫تاڵیبانەوە لەئەفغانستان‪ ،‬ژمارەیەك‬ ‫ل��ەش��وێ��ن��ەوارە دێرینەكانی ئ��ەو واڵت��ە‬ ‫كەلەالیەن یونسكۆوە تۆمار كرابوون ‪،‬‬ ‫هەموویان كاول و وێرانكرد ‪.‬‬ ‫لەو شوێنەوارە وێرانكراوانەی شاری «‬ ‫تیمبۆكتۆ» لەباكوری ئەو واڵتە‪ ،‬مزگەوتێك‬ ‫بوو بەناوی « سەید یەحیا» كەلەسەدەی‬ ‫پ��ازدەه��ەم��ی زاینییەوە شوێنەوارەكەی‬ ‫مابوویەوە ‪ .‬سەلەفیەكان سەردانیكردنی‬ ‫زەویەكانی بیقاع بە كفر و دژایەتیكردنی‬ ‫ئیسالمی دەزان��ن و ت��ەواو ناكۆكن لەگەڵ‬ ‫ئەو بۆچوونەدا ‪ .‬وتەبێژی ئەنسار ولدین‬ ‫لەبارەی ئەم كردەوەیانەوە رایگەیاند ‪»:‬‬ ‫یۆنسكۆ بۆ ئێمە گرنگ نییە ‪ ،‬ئێمە پێمانوایە‬ ‫دروستكردنی شوێنی پیرۆز و زیارەتگا ‪،‬‬ ‫الدانە لە فەرمانەكانی خودا قەدەغەیە»‪.‬‬ ‫سەركردەی ئەم گروپە كەسێكە بەناوی‬ ‫« ئەیاد ئاغالی» ‪ ،‬كەلەسەرەتای دەیەی‬ ‫نەوەدەكانەوە تائێستا پەیوەندی هەبووە‬

‫‪96‬‬

‫لەگەڵ چەندین گروپی توندڕەوی ئیسالمی‬ ‫‪ ،‬هەروەها لەرابردودا لەگەڵ چەكدارەكانی‬ ‫هۆزی تەوارق لە دورگەی رۆژئ��اوا لەدژی‬ ‫هێزەكانی حكومەتی مالی لەجەنگەكاندا‬ ‫بەشداری كردوە ‪.‬‬ ‫زەرقاوی لەمانگی (‪)6‬ی ساڵی (‪)2006‬‬ ‫‪ ،‬لەعیراق كوژرا و « ئاغ غالی» ساڵێك‬ ‫پاش ئەوە چاالكییەكانی خۆی لەباكوری‬ ‫مالی بەرفراوانتر كرد ‪ .‬گروپی ئەنسارولدین‬ ‫ناوچە رزگاركراوەكانی باكور بە « ئەزواد»‬ ‫ناودەنێن ‪.‬‬ ‫تەوارق‬ ‫یەكێكە لەنەتەوەكانی (ب��ەرب��ەر)ی‬ ‫ئەمازیغ لەباكوری ئەفریقا ‪ ،‬ت��ەوارق‬ ‫نەتەوەیەكی بیابان نشینە كەئەندامانی‬ ‫ئەم نەتەوەیە‪ ،‬رۆژگارێك لەهەموو بیابانە‬ ‫گەورەكانی ئەفریقیا خەریكی كۆچ وڕەو بوون‬ ‫‪ ،‬بەاڵم ئەمڕۆ زیاتر لەرۆژئاوای بیابانەكە‬ ‫نیشتەجێبوون ‪ ،‬ناوی تەوارق كەسانی تر‬ ‫دایانبڕیوە بەسەر ئەم نەتەوەیە‪ ،‬خۆیان‬ ‫ناوی (كیل تمەماشیق) و(گیشورئینتماشق)‬ ‫و(ئ��ەم��ازغ��ان) ی��ان ل��ەخ��ۆی��ان ن���اوە ‪،‬‬ ‫زمانەكەیان بەناوی (تەوارق) ناودەبەن ‪.‬‬ ‫ت��ەوارق رێنوس وئەلف وبێی تایبەت‬ ‫بەخۆیان هەیە بەناوی (تیفیناغ) كەئەمڕۆ‬ ‫زۆر ب��ەك��ار ناهێنرێت ‪ .‬ل��ەم��اوەی دوو‬ ‫ه���ەزار س��اڵ��دا ت���ەوارق بەكاروانەكانی‬ ‫خۆیان مامەڵە بازرگانییەكانی بیابانیان‬ ‫گەرموگوڕ كردبوو ‪ ،‬بەهۆی پێنج رێگای‬ ‫بیابانیەوە شارە گەورەكانی بەشی باكوری‬ ‫بیابانەكەیان بەناوچەكانی (مدیتەران)ەی‬ ‫باكوری ئەفریقیا دەبەستەوە ‪ ،‬سەرژمێری‬ ‫نەتەوەی ت��ەوارق لەساڵی (‪ )2012‬دا ‪،‬‬ ‫نزیكەی (‪ 2‬تا ‪) 3‬ملیۆن كەس مەزەندەكراوە‬ ‫‪ ،‬شوێنی ژیانیان هێڵی فراوانی بیابانی‬ ‫گ��ەورەی ئەفریقیا وكەناراوەكانی لیبیا‬ ‫‪ ،‬باكوری نەیجەر ‪ ،‬باشوری جەزائیر‬ ‫وباكوری مالی تا بۆركینافاسۆی دەگرتەوە‬ ‫‪ ،‬زۆرت��ری��ن ژم����ارەی ت����ەوارق لەمالی‬ ‫نیشتەجێبوون كەنزیكەی ی��ەك ملیۆن‬ ‫كەسیان لەو واڵتە دەژین ‪ .‬مێژووی پێش‬ ‫ئیستیعماری تەوارق لەمالی ونەیجەر چەند‬

‫زنجیرەیەك راپەڕین وشۆڕشی بەخۆوە‬ ‫بینیوە ‪،‬كەبەهۆی پەراوێزخستنیان و‬ ‫پەیڕەونەكردنی رێككەوتننامەكانی ئاشتی‬ ‫نێوان ئ��ەوان وحكومەتەكان ب��ووە‪ ،‬مالی‬ ‫سێ راپەڕینی گ��ەورەی تێدا ئەنجامدراوە‬ ‫لەساڵەكانی (‪ )-196 21964‬و (‪1995‬‬ ‫‪ )-1990‬و (‪ ، )-2007 2009‬لەساڵی‬ ‫(‪ )2012‬دا ‪،‬ب��ە رووخ��ان��ی رژێمەكەی‬ ‫قەزافی لەلیبیا وگەڕانەوەی( ‪2‬تا‪ )3‬هەزار‬ ‫جەنگاوەری تەوارق لەناو سوپای لیبیاوە‬ ‫بۆ ناو تەوارقە یاخیبووەكانی واڵتی مالی‬ ‫‪ ،‬شۆڕشێكی گەورەی تریان لەباكوری ئەو‬ ‫واڵتە دەستپێكرد ‪.‬‬ ‫كودەتا لەباشور‬ ‫مالی لەساڵی (‪ )1960‬دا ‪ ،‬سەربەخۆ‬ ‫بوو ‪ ،‬لەو كاتەوە توشی وشكەساڵی ‪ ،‬قات‬ ‫وقڕی و (‪ )23‬ساڵ حكومەتێكی دیكتاتۆری‬ ‫س��ەرب��ازی ه��ەب��وو ‪ .‬ل��ەس��اڵ��ی (‪)1992‬‬ ‫دا ‪ ،‬مالی سەرەنجام توانی حكومەتێكی‬ ‫هەڵبژێردراو بەدەست بهێنێت ‪ ،‬بەاڵم ساڵی‬ ‫رابردو بەهۆی كودەتایەكی چاوەڕواننەكراو‬ ‫دووچاری قەیرانێكی نوێ بوویەوە ‪.‬‬ ‫ل������ە(‪ )2012/3/22‬دا ‪ ،‬ژم��ارەی��ەك‬ ‫لەهێزە پەرت وباڵوەكانی حكومەتی ناوەندی‬ ‫ب��ەه��ۆی ن��ەب��وون��ی ك��ەرەس��ت��ەی پێویست‬ ‫و تەنانەت م��وچ��ەش��ەوە‪ ،‬دەستیاندایە‬ ‫ناڕەزایەتی وكۆشكی كۆماری ئەو واڵتەیان‬ ‫داگیركردو حكومەتەكەیان لەسەر كار البرد‬ ‫‪ .‬لەسەرەتای ساڵی نوێدا‪ ،‬ئەنجومەنی‬ ‫ئ��اس��ای��ش ب��ەه��ەس��ت��ك��ردن ب��ەم��ەت��رس��ی‬ ‫لەدەستدانی مالی وهاتنەسەركاری چەكدارە‬ ‫ئیسالمییە توندڕەوەكان لەباكوری ئەو‬ ‫واڵتە‪ ،‬بڕیارنامەیەكی دەرك��رد كە رێگەی‬ ‫بەیەكێتی ئەفریقا و واڵتانی رۆژئ��اوای‬ ‫ئەفریقیا دەدا لەكاتی پێویستدا هێزێكی‬ ‫(‪ )3300‬سەربازی رەوان��ەی مالی بكەن‪،‬‬ ‫لەكاتی دەرچوونی ئەم بڕیارەوە تائێستا ‪،‬‬ ‫لەالیەن واڵتانی ئەفریقاوە هیچ هەنگاوێك‬ ‫نەنراوە ‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫لە دەنگی ئەمریكاوە‬


‫لە سەردەمی كۆڵۆنیالیزمەوە سروشتی دابەشبوون بە میرات‬ ‫بۆ تەواریقەكان ماوەتەوە‬

‫تەواریقەكان و هەوڵی دامەزراندنی‬ ‫دەوڵەتێكی سەربەخۆ‬ ‫ن‪ :‬تەڵحە جوبریل‬

‫لە عەرەبییەوە‪ :‬سابیر عەبدوڵاڵ كەریم‬

‫و‬

‫واڵتی مالی تەنها واڵتێكە‬ ‫لە كیشوەری ئەفریقیا كە بە‬ ‫شێوەیەكی بەرچاو لە نێوان‬ ‫عەرەبەكان و تەواریقەكاندا دابەشبووە‪،‬‬ ‫بە تایبەتی لە ناوچەی ئەزوادی باكوری‬ ‫ئەو واڵتە‪ ،‬لە باشوریش چەند خێڵێكی‬ ‫بە ڕەچ��ەڵ��ەك ئەفریقیایی دەژی��ن بە‬ ‫درێژایی سنور تادەگاتە پشت ڕووباری‬ ‫سەنیگال‪.‬‬ ‫مالی ئەو دەوڵەتە داخراوەی ناوچەی‬ ‫كەناری ئەفریقا بووەتە پەناگەیەكی‬ ‫گەشەكردو بۆ ڕێكخراوی قاعیدە لە‬ ‫ناوچەی مەغریبی عەرەبی ‪،‬كە لەالیەن‬ ‫ڕێكخراوی (ئەنصار الدین)ی ئوسوڵی‬ ‫ت��ون��دڕەوەوە نوێنەرایەتی دەك��رێ��ت‪.‬‬ ‫جگە لە مالی تەواریقەكان لە واڵتانی‬ ‫نەیجەرو بۆركینا فاسۆو جەزائیرو‬ ‫لیبیا و مەغریب بوونیاتن هەیە و لە‬ ‫بنەڕەتدا لە ڕەچەڵەكی ئەمازیغەكانن‪.‬‬ ‫ناوچەی ئەزواد كە چەقی سەرەكی هۆزی‬ ‫تەواریقەكانی مالی پێكدەهێنێ‌ لە زۆر‬ ‫ڕووەوە بارودۆخی ژیانیان لە بارودۆخی‬ ‫كوردەكان دەچێت‪ ،‬چونكە دوو هێزی‬ ‫س��ەرەك��ی ل��ەو ن��اوچ��ەی��ەدا بااڵدەستن‬ ‫كە بریتین لە بزوتنەوەی نیشتمانی‬ ‫ڕزگ��اری��خ��وازی ئ���ەزواد ك��ە پێدەچێت‬ ‫زۆری��ن��ەی ئ��ەن��دام و جەنگاوەرەكانی‬ ‫ع���ەرەب ب��ن‪ .‬ئ��ەو بزوتنەوەیە داوای‬ ‫دام��ەزران��دن��ی دەوڵ��ەت��ی ئ��ەزواد دەك��ات‬ ‫بە ڕابەرایەتی تەواریقەكان‪ .‬سەرەڕای‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪97‬‬


‫ئەوەی كە سەركردەكانی دەڵێن دەسەاڵتی‬ ‫ناوچەكە لە خێڵە عەرەبەكان و خێڵەكانی‬ ‫ناوچەكانی ف��ۆالن و سەنقای و فالتە‬ ‫دروستبووە‪ .‬زۆربەی چەكدارەكانی ناوچەی‬ ‫ئ��ەزواد سەر بە تەواریقەكانن و لەالیەن‬ ‫ئەفسەرێكی ڕاهێنراوی پێشووی سوپای‬ ‫لیبیاوە سەركردایەتی دەكرێن‪.‬‬ ‫بزوتنەوەی (انصار الدین)ی توندڕەو‬ ‫لەالیەن ئەیاد ئاغ غالی سەركردایەتی‬ ‫دەكرێت‪ ،‬كە لەدوای ڕێكەوتننامەی ئاشتی‬ ‫ساڵی ‪ 1992‬لەنێوان حكومەتی مالی و‬ ‫تەواریقەكاندا ئیمزاكرا پۆستی كۆنسوڵی‬ ‫گشتی مالی ل��ە ج���ەدەی عەرەبستانی‬ ‫سعودیە وەرگ���رت‪ ،‬ه��ەرچ��ەن��دە یەكێك‬ ‫ب��وو ل��ەو س��ەرك��ردان��ەی ك��ە ڕابەریەتی‬ ‫بزوتنەوەی تەواریقەكانی كرد لە دژی‬ ‫حكومەتی باماكۆ‪ ،‬چونكە لەو سەردەمەدا‬ ‫كەوتبووە ژێ��ر كاریگەری بیروباوەڕی‬ ‫ڕەوتە ناسیۆنالیستیە عەرەبیەكانەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای ئەوەی جارێكی دیكە گەڕایەوە‬ ‫ناو ڕیزەكانی یاخیبوونی سەربازیەوە‬ ‫ئ��ەم��ج��ارەی��ان مێشكی ب��ە ب��ی��روب��اوەڕی‬ ‫سەلەفیەت و جیهادی ئیسالمی قاڵدرابوو‪.‬‬ ‫ل��ەدوای ڕووخاندنی ڕژێمی موعەمەر‬ ‫ق��ەزاف��ی ل��ە لیبیا ك��ە هەمیشە هەوڵی‬ ‫بەكارهێنانی ك��ارت��ی ت��ەواری��ق��ەك��ان بۆ‬ ‫بەرژەوەندی ڕژێمەكەی دەدا‪ ،‬ئەیاد ئاغ‬ ‫غالی دوای ماوەیەك ونبوون گەڕایەوە بۆ‬ ‫ئ��ەزواد و زنجیرە چیاكانی ئاگرگاری لە‬ ‫باكوری مالی كردە بارەگای هێزەكانی و‬ ‫توانی ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی تەواریق‬ ‫لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە‪ ،‬ئەوانەی كە‬ ‫بە (پیاوە شینەكان) ناسراون‪ .‬سەرەتا‬ ‫هێزەكانی ئەیاد غالی دەستیانگرت بەسەر‬ ‫شارەكانی (كیدال) و (جاو) و (ئاگلهۆك)‬ ‫و (ت��س��ال��ی��ت)دا‪ ،‬پ��اش��ان ب���ەرەو تمبكتۆ‬ ‫هێرشیان ك��رد‪ ،‬كە یەكێكە لە مەڵبەندە‬ ‫شارستانیە ئاینی و مێژووییەكانی‬ ‫ناوچەی كەناری كیشوەری ئەفریقیا و‬ ‫ن��اوەن��دی ئەحمەد بابا تمبكتۆى لێیە‪،‬‬ ‫ك��ە چەندین دۆكیۆمینت و دەستنوسی‬ ‫مێژوویی دەگرێتەخۆ كە هۆكارێك بوون‬

‫‪98‬‬

‫بۆ ئ��ەوەی ڕێكخراوی یۆنسكۆ لەماوەی‬ ‫ڕاب��ردوودا شارەكە لە لیستی كلتورەكانی‬ ‫جیهاندا تۆمار بكات‪ .‬لەم چوارچێوەیەشدا‬ ‫ڕێكخراوی ئیسیسكۆ كە بارەگاكەی لە‬ ‫ڕیباتی پایتەختی شانشینی مەغریبە ‬ ‫بانگەوازێكی بەپەل ئاڕاستەی ڕێكخراوو‬ ‫الیەنە پەیوەندیدارەكان كرد بۆ ڕزگاركردنی‬ ‫ئەو سامانە زانستی و كلتوریە كردوە‪ ،‬كە‬ ‫لە بەهادا بێهاوتایە‪ ،‬ئەوەش لە ترسی‬ ‫لە ناوچوونی دۆكیۆمینت و دەستنوسەكان‬ ‫لە سایەی ئەو پاشاگەردانی چەكداری و‬ ‫بارە ناسەقامگیرەی كە ناوە ناوە مالی‬ ‫بەخۆیەوە دەبینێت‪.‬‬ ‫ئ��ەو گ��ۆڕان��ك��اری��ە دراماتیكییانەی‬ ‫ناوچەكەیان تەنگەتاو كردووە‪ ،‬بوونەتە‬ ‫ه��ۆك��اری ئ���ەوەی ب��ە ك���ردەوە دەوڵ��ەت��ی‬ ‫تەواریقەكان دروست ببێت و باڵی ڕێكخراوی‬ ‫قاعیدەی لە مەغریبی ئیسالمی بەالی خۆیدا‬ ‫پەلكێش كرد كە بۆ یەكەمینجار بەیداخە‬ ‫ڕەشەكانی لەسەر بیناكانی شاری تمبكتۆ‬ ‫بەرز كردەوە لەدوای ئەو كودەتا سەربازییەی‬ ‫بە سەركردایەتی ڕائید ئامادۆ هایا سانۆگۆ‬ ‫ئەنجامدرا و كۆتایی بە دەسەاڵتی سەرۆكی‬ ‫هەڵبژێردراو ئەمادۆ تۆمانی تۆری هێناو‬ ‫دەستی بەسەر باماكۆی پایتەختدا گرت و‬ ‫هەرزوو سوپای مالی لەماوەیەكی كەمدا‬ ‫لە باكوری مالی تێكشكا‪ ،‬ئەوەش ڕێگەی‬ ‫لەبەردەم دروستبوونی دەوڵەتۆكەیەكدا‬ ‫ل��ە ن��اوچ��ەی ئ����ەزواد خ��ۆش��ك��رد‪ .‬ئ��ەم‬ ‫گۆڕانكارییانە بوونەهۆی زیادبوونی فشارە‬ ‫هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان لەسەر ئەو‬ ‫هێزە سەربازیە لەپێناوی گەڕانەوەیان‬ ‫بۆ سەربازگەكان و دەستبەكاربوونەوەی‬ ‫دەسەاڵتی مەدەنی‪.‬‬ ‫ئ��ەو ڕژێ��م��ە ن��وێ��ی��ەی ك��ە ل��ە ‪22‬ی‬ ‫مانگی ئاداری ڕابردودا لە مالی دەسەاڵتی‬ ‫گرتەدەست ئێستا هەست بە جۆرێك لە‬ ‫گۆشەگیری دەك���ات‪ ،‬ل��ەب��ەرئ��ەوە داوای‬ ‫ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی نیشتمانی‬ ‫ف���راوان دەك���ات لەپێناو تاوتوێكردنی‬ ‫ب��ارودۆخ��ی واڵت��ەك��ە و چارەسەركردنی‬ ‫كێشەو ملمالنێكان لە باكوری مالی‪ .‬لە‬

‫ئێستادا بەكردەوە چەكدارانی بزوتنەوەی‬ ‫ت��ەواری��ق��ەك��ان دەستیان ب��ەس��ەر هەموو‬ ‫هەرێمی باكوردا گرتووە‪ ،‬كە دەكاتە نیوەی‬ ‫ڕووب���ەری مالی‪ ،‬ڕاستەوخۆش ل��ەدوای‬ ‫كۆنترۆڵكردنی شاری تمبكتۆ‪ ،‬بزوتنەوەی‬ ‫(انصار الدین) شەریعەتی ئیسالمی بەسەر‬ ‫دانیشتوانەكەیدا پ��ەی��ڕەو ك��رد و ڕێگە‬ ‫نادات ژنان بە جلوبەرگی سفورەوە بچنە‬ ‫دەرەوە‪ ،‬لە كاتێكدا كلتوری تەواریقەكان‬ ‫ڕێگەیان پێدەدات‪ .‬هەروەها ئەو بزوتنەوە‬ ‫ئسوڵیە چەندین ك��ۆت و بەندی دیكەی‬ ‫بەسەر ژن��ان��دا سەپاندوە و بەگوێرەی‬ ‫ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان دەستیانكردوە‬ ‫ب��ە تێكشكاندنی ه��ەم��وو ئ��ەو شتانەی‬ ‫پێچەوانەی ئایینی ئیسالمە‪ .‬جگە لەوەش‬ ‫پێشێلكاری بەرباڵو لە دژی مافەكانی مرۆڤ‬ ‫لەو ناوچەیەدا ئەنجام دەدەن‪ .‬بزوتنەوەی‬ ‫(ان��ص��ار ال��دی��ن)ی ئسوڵی ل��ە ئێستادا‬ ‫كەوتوەتە پێكهەڵپژان لەگەڵ بەرەكەی‬ ‫دیكەدا كە هەوڵ بۆ سەربەخۆكردنی ناوچەی‬ ‫ئەزواد دەدات‪ ،‬بەاڵم بەپێی باكگڕاوندێكی‬ ‫ئیتنی كە هیچ پەیوەندیەكی بە الیەنی‬ ‫ئاینییەوە نییە‪.‬‬ ‫لەسایەی ئ��ەو ب��ارودۆخ��ەدا خواست‬ ‫و ئامانجەكانی ت��ەواری��ق��ەك��ان لەگەڵ‬ ‫بزوتنەوەی (انصار الدین)دا لەسەر یەك‬ ‫مەسەلە یەكیان دەگ���رت���ەوە‪ ،‬ئ��ەوەش‬ ‫بریتیبوو لە ڕزگ��ارب��وون لەژێر ڕكێفی‬ ‫ح��ك��وم��ەت��ی ب��ام��اك��ۆ‪ ،‬ب���ەاڵم ئامانجی‬ ‫كۆتایی نێوانیان دور دەخاتەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫ت��ەواری��ق��ەك��ان س��ەرق��اڵ��ی دام��ەزران��دن��ی‬ ‫دەوڵەتێكی سەربەخۆدان لە باكوری مالی‪،‬‬ ‫لە ئایندەشدا بەنیازی دامەزراندنی دەوڵەتی‬ ‫مەزنی تەواریقن بەجۆرێك كە سەرجەم‬ ‫هۆزو خێڵە تەواریقییەكان بگرێتەخۆ كە‬ ‫ئێستا لەنێوان ‪ 5‬دەوڵ��ەت��ی ناوچەكەدا‬ ‫دابەشبوون‪ ،‬ئەوەش بێگومان پرۆژەیەكی‬ ‫ئایندەییە كە ڕێك لە پرۆژەی نەتەوەیی‬ ‫كوردەكان دەچێت‪ .‬لە كاتێكدا بزوتنەوەی‬ ‫(انصار الدین)ی ئیسالمی ئوسوڵی گرنگی‬ ‫بە سەپاندنی شەریعەتی ئیسالم دەدات بەو‬ ‫شێوازەی ئەفغانستان‪ ،‬هاما ئاغا مەحمود‬


‫ڕابەری بزوتنەوەی نیشتمانی ڕزگاركردنی‬ ‫ئ��ەزواد لە مۆریتانیا دەڵێت‪« :‬ئێمە هیچ‬ ‫پەیوەندییەكمان لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە‬ ‫ل��ە مەغریبی ئیسالمی ی��اخ��ودا لەگەڵ‬ ‫بزوتنەوەی (انصار الدین)دا نییە‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەوانە چەند گروپێكی جیهادین‪ ،‬بەاڵم ئێمە‬ ‫الیەنێكی عەلمانین و ئامانجمان بەدیهێنانی‬ ‫خواست و ئامانجەكانی ئەزوادە»‪.‬‬ ‫ل��ە ئ��ێ��س��ت��ادا چ��ەن��د ئ��ام��اژەی��ەك‬ ‫ێ‬ ‫بەدەركەوتون سەبارەت بە ڕوودانی ملمالن ‌‬ ‫و پێكداهەڵپژانی چاوەڕوانكراو لە نێوان‬ ‫بزوتنەوەی نیشتمانی ڕزگاركردنی ئەزواد و‬ ‫بزوتنەوەی (انصار الدین)‪ ،‬بەو شێوەیەش‬ ‫زۆر ڕوون و ئاشكرایە كە الیەنگرانی ئاین‬ ‫و ناسیۆنالیستی هەمیشە ناكۆكن لەسەر‬ ‫پرسی تەواریقەكان‪ .‬بیرمەندو توێژەری‬ ‫مەغریبی (حەسەن ئۆرید) كە پسپۆڕی لە‬ ‫كاروباری ئەمازیغەكاندا لە چاوپێكەوتنێكدا‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ڕۆژن��ام��ەی (ال��ش��رق االوس���ط)دا‬ ‫دەڵێت‪« :‬بە بۆچوونی من ئەو گۆڕانكاریە‬ ‫هەنووكەییانە كە مەترسی زۆر گەورەیان‬ ‫ب��ەدواوەی��ە‪ ،‬نابێت پرسی تەواریقەكان‬ ‫پ��ەردەپ��ۆش ب��ك��ات»‪ .‬ئ��ۆری��د پێشیوایە‬ ‫«تەواریقەكان بوونەتە قوربانی دەستی‬ ‫سەردەمی كۆڵۆنیالیزم لەو واڵتەدا‪ ،‬چونكە‬ ‫بەو هۆیەوە بەسەر ‪ 5‬دەوڵەتدا دابەشكران‬ ‫ئ��ەوەش بووەتە ه��ۆی تێكشكاندنی ئەو‬ ‫پەیوەندیە كۆمەاڵیەتی و بازرگانییانەی‬ ‫لە سەردەمی كۆڵۆنیالیزمدا لەنێوانیاندا‬ ‫هەبوو‪ ،‬لە كاتێكدا ئەو پەیوەنییانە تەواو‬ ‫پێچەوانەی لۆژیكی دابەشبوونیانە كە بووە‬ ‫هۆكاری پەكخستنی ڕەوڕەوەی پێشكەوتنی‬ ‫ژیانیان بە تایبەتی لەبواری كۆچەری‬ ‫و بازرگانیدا»‪ .‬بە گشتی تەواریقەكان‬ ‫سودمەند نەبوو لەو بەرنامانەی بواری‬ ‫پەرەپێدان كە لە ناوچەی ئەزواد و مالی‬ ‫ێ‬ ‫و ناوچەی ئێری واڵتی نەیجەر جێبەج ‌‬ ‫كراون‪ ،‬بە تایبەتی كە ئەوان بەسەر چەند‬ ‫ناوچەیەكی دەوڵەمەندی ئەو واڵتانەدا‬ ‫دابەشبوون كە نەوت و یۆرانیۆمی زۆریان‬ ‫تێدایە‪.‬‬ ‫حەسەن ئۆرید كە لە ڕابردودا لە پۆستی‬

‫ئەو ناوچە داخراوەی‬ ‫كە تەواریقەكان‬ ‫لە باكوری مالی‬ ‫كۆنترۆڵیان كردوە‪،‬‬ ‫كاتێكی زۆر خۆی‬ ‫ڕابگرێت‪ ،‬چونكە‬ ‫ێ هەرگیز دەوڵەت‬ ‫ئەو ‌‬ ‫نییە و كێشەكەش‬ ‫ئاوا چارەسەر ناكرێت‬

‫وتەبێژی فەرمی كۆشكی پاشایەتی شانشینی‬ ‫م��ەغ��ری��ب و م��ێ��ژوون��وس��ی شانشینەكە‬ ‫كاریكردوە دەڵێت‪« :‬سروشتی دابەشبوون‬ ‫كە بە میرات لە سەردەمی كۆڵۆنیالیزمەوە‬ ‫بۆ تەواریقەكان م��اوەت��ەوە‪ ،‬س��ەرەڕای‬ ‫ئ��ەوەی بارودۆخی ناهەموار و سروشتی‬ ‫وشكەساڵی بوونەتە هۆی تێكدانی بونیاتی‬ ‫كۆمەڵگەی تەواریقەكان‪ ،‬سەرەڕای ئەوەش‬ ‫لە سەردەمی كۆڵۆنیالیزم و دوایشدا چەند‬ ‫تاقیكردنەوەیەكی ئەتۆمی لە ناوچەكەیاندا‬ ‫ئ��ەن��ج��ام��دراوە‪ ،‬ه���ەروەه���ا ن��ەب��وون��ی‬ ‫پ��رۆژەی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و‬ ‫نەبەستنەوەیان بە بەرنامەكانی پەرەپێدان‬ ‫و بەردەوامبوونی خراپی ب��اری ژیانیان‬ ‫وەكو پەنابەر و بەكارهێنانیان لە چەند‬ ‫ناكۆكی و ملمالنێیەكی هەرێمیدا‪ ،‬هەستی‬ ‫گۆشەگیری و تاكبوونەوەی لەال بەرجەستە‬ ‫كردون‪.‬‬ ‫ئۆرید لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی‪:‬‬ ‫«الوازی دەوڵ��ەت��ان��ی ناوچەكە لەگەڵ‬ ‫ڕێكەوتننامەی‬ ‫ب��ە‬ ‫پابەندنەبوونیان‬ ‫(تەمانەر گاست) هەستی بێهیوایی لەالیان‬

‫بەرجەستە كردوە‪ ،‬ئەو بارودۆخە نوێیەش‬ ‫ێ بووەتە هۆی سەرهەڵدانی‬ ‫كە هاتەگۆڕ ‌‬ ‫دی����اردەی ت��ی��رۆر و ب��ازرگ��ان��ی��ك��ردن بە‬ ‫مرۆڤەوە‪ ،‬ئەوەش وایكردوە تەواریقەكان‬ ‫هەست بە ستەملێكردن ب��ك��ەن»‪ .‬ئۆرید‬ ‫پێشیوایە ك��ە س�����ەرەڕای ه���ەر ج��ۆرە‬ ‫ئیعتیبارێك ناكرێت ئەو بارە تراژیدیاییەی‬ ‫كە تەواریقەكان تێیدا دەژین پەردەپۆش‬ ‫ب��ك��رێ��ت‪ .‬ل��ە دی���دی ح��ەس��ەن ئ��ۆری��دەوە‬ ‫تەواریقەكان بەشێكن لە پێكهاتەكانی گەلی‬ ‫ئەمازیغی و خاوەنی سیمبوڵێكن‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەوان بەشێكن لە هۆزەكانی سەنهاجە كە‬ ‫بە ڕەچەڵەك دەچنەوە سەر مورابیتەكان كە‬ ‫شاری مەراكشیان دروستكردوە و بەرگرییان‬ ‫لە دەسەاڵت و فەرمانڕەوایی ئیسالم كردوە‬ ‫لە ئەندەلوس‪ .‬زمانیان بە (تەماشق)‬ ‫ن��اودەب��رێ��ت‪ ،‬ك��ە یەكێكە ل��ە پاكترین‬ ‫شێوەزارەكانی زمانی ئەمازیغی‪ ،‬بەهۆی‬ ‫دوریەوە كە سەرجەم ئەو كاریگەرییانەی‬ ‫كە توشی زمانەكانی دیكە هاتووە‪.‬‬ ‫حەسەن ئۆرید لە درێژەی قسەكانیدا‬ ‫دەڵێت‪« :‬چارەسەری كێشەی تەواریقەكان‬ ‫م��ان��ای ه��ەڵ��وەش��ان��دن��ەوەی دەوڵەتانی‬ ‫ناوچەكە ناگەیەنێت‪ ،‬چونكە پێویستە لەو‬ ‫پرسەدا ڕێز لە سنوری ئێستای دەوڵەتەكان‬ ‫بگیرێت‪ ،‬بەاڵم پێویستە ڕێز لە كلتوری‬ ‫تەواریقەكانیش بگیرێت و هیچ جۆرە‬ ‫بەربەستێكیان بۆ دروست نەكرێت كە سنور‬ ‫دابنێت بۆ جموجوڵ و هاتوچۆ و چۆنێتی‬ ‫ژیانیان لە ناوچەكانی خۆیاندا»‪.‬‬ ‫ئێستا لەدوای ئەوەی تەواریقەكان و‬ ‫عەرەبەكان دەستیان بەسەر ناوچەكانی‬ ‫خ��ۆی��ان��دا گ��رت��وە‪ ،‬دەب��ێ��ت كارلێككردن‬ ‫و گۆڕانكارییە چ��اوەڕوان��ك��راوەك��ان چی‬ ‫ب��ن‪ .‬ل��ەم��ب��ارەی��ەوە ت��وێ��ژەری فەڕەنسی‬ ‫و مامۆستا لە زانكۆی پاریس فرانسوا‬ ‫ڕینوا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی (الشرق‬ ‫االوسگ) دەڵێت‪« :‬من پێموانییە ئەو ناوچە‬ ‫داخراوەی كە تەواریقەكان لە باكوری مالی‬ ‫كۆنترۆڵیان ك��ردوە‪ ،‬كاتێكی زۆر خۆی‬ ‫ێ هەرگیز دەوڵەت‬ ‫ڕابگرێت‪ ،‬چونكە ئەو ‌‬ ‫نییە و كێشەكەش ئاوا چارەسەر ناكرێت‪،‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪99‬‬


‫چونكە ڕەتكردنەوەی بەردەوام و یەكالكراوە‬ ‫بۆ كودەتای سەربازی و دەركەوتنی كتوپڕی‬ ‫ڕێكخراوی قاعیدە لە شارەكانی باكوری‬ ‫مالی‪ ،‬هەوڵێكە بۆ سەپاندنی شەریعەتی‬ ‫ئیسالمی بەپێی بۆچوونەكانی گروپی (انصار‬ ‫الدین) وایكردوە كە دەوڵەتانی ئیقلیمی و‬ ‫خۆرئاوا هەڵوێستی تەماشاكاریان نەبێت‪،‬‬ ‫بەڵكو چەندین بابەت هەن كە پێویستە‬ ‫بەهەند وەربگیرێن‪ :‬یەكەم ئەوەیە كە هیچ‬ ‫كەس و الیەك جورئەت ناكات پاڵپشتی ئەم‬ ‫ناوچەیە بكات كە ئێستا لە مالی دابڕاوە‪،‬‬ ‫لە كاتێكدا كە دەسەاڵتی عەقید موعەمەر‬ ‫قەزافی لە لیبیا كۆتایی پێهاتووە‪ ،‬جگە‬ ‫لەوەش دەوڵەتانی تری ناوچەكە بوونی‬ ‫ئەمجۆرە دێوەزمەیان ناوێت»‪.‬‬ ‫ئایا چارەسەر چیە‪ ،‬ئایا بریتیە لە دابەشبوونی‬ ‫مالی؟‬ ‫فرانسوا ڕینوا دەڵێت‪« :‬لەوانەیە‬ ‫جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی بۆ تەواریقەكانی‬ ‫ب��اك��وری م��ال��ی ف��ەراه��ەم ببێت‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫پێویستە فشارێكی بەهێز بخرێتە سەریان‬ ‫لەپێناو وازهێنانیان بە ت��ەواوەت��ی لە‬ ‫گروپەكانی سەر بە باڵی ڕێكخراوی قاعیدە‬ ‫لە مەغریبی ئیسالمی‪ ،‬پێشدەچێت لەالیەن‬ ‫ێ هەبێت بە‬ ‫ج��ەزائ��ی��رەوە هەوڵدانی ن��و ‌‬ ‫ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان»‪ .‬لە‬ ‫ساڵی ‪1992‬ب���ەدواوە خەریكبوو جیهان‬ ‫كێشەو گرفتی تەواریقەكان لەیاد بكات‪،‬‬ ‫بەاڵم ڕووخانی ڕژێمی قەزافی و سەركێشی‬ ‫ێ‬ ‫كردنی ڕائیدێكی سوپا لە باماكۆ سەرلەنو ‌‬ ‫كەشكۆڵی ئەم دۆسیە ئاڵۆزەیان كردەوە‪.‬‬ ‫ڕەگ��وڕی��ش��ەی كێشەی تەواریقەكان‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی داگیركردنی‬ ‫ناوچەی كەنارو خۆرئاوای ئەفریقیا لەالیەن‬ ‫فەڕەنساوە‪ ،‬كاتێك هۆزەكانی عەرەب و‬ ‫تەواریقەكان خێڵ و هۆزە ئەفریقیەكانیان‬ ‫كربووە كۆیلەی خۆیان‪ ،‬بە تایبەتی لە‬ ‫مالی و نەیجەر و بۆركینا فاسۆ و ڤۆڵتای‬ ‫س��ەروو‪ ،‬بەاڵم دوای ئ��ەوەی ئەم واڵتانە‬ ‫سەربەخۆییان بەدەستهێنا‪ ،‬فەڕەنسییەكان‬ ‫دەسەاڵتیان بەخشیە زۆرینەی ڕەشپێستە‬ ‫ئەفریقییەكان‪ .‬ب��ەم ه��ۆی��ەوە هەندێك‬

‫‪100‬‬

‫ڕووب��ەڕووب��ون��ەوە و پێكهەڵپژان بەهۆی‬ ‫ێ كەڵەكەبووەكانی ڕاب���ردوەوە‬ ‫ملمالن ‌‬ ‫سەریانهەڵدا و هەرزوو گۆڕان بۆ پێكدادان و‬ ‫كوشتارگەل كە بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی‬ ‫زۆر لە عەرەبەكان و تەواریقەكان لە‬ ‫ترساندا كۆچیان ك��ردو لەجێی خۆیان‬ ‫هەڵكەنران‪ .‬یەكێك لە دیارترینی ئەو‬ ‫كۆمەڵكوژییانەی لە دژی تەواریقەكان‬ ‫ئەنجامدرا ل��ە ساڵی ‪1967‬دا ب��وو لە‬ ‫ناوچەی جاوو كیدالی باكوری مالی‪ .‬یەكێك‬ ‫لەو هۆكارانەی وایكرد كە جیهانی عەرەبی‬ ‫لە دەیەی شەستەكاندا گرنگی بە كێشەی‬ ‫ع��ەرەب و تەواریقەكانی مالی ن��ەدات‪،‬‬ ‫هەڵوێستی میسری س��ەردەم��ی س��ەرۆك‬ ‫جەمال عەبدولناسر بوو كە بە ئاشكرا‬ ‫الیەنگریی ڕژێمی سەرۆكی مالی مۆدیبۆ‬ ‫كیتای دەك��رد‪ ،‬چونكە ڕژێمێكی خ��اوەن‬ ‫بیروڕای سۆسیالیستی بوو ڕاستەوخۆ‬ ‫لەدوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی مالی‬ ‫لە شەستەكاندا دەس��ەاڵت��ی ئ��ەو واڵت��ەی‬ ‫گرتەدەست‪ .‬بەهۆی ئەو كۆمەڵكوژییانەوە‬ ‫كە لە باكوری مالی ڕوویاندا (‪ )65‬هەزار‬ ‫كەس لە تەواریقەكان و عەرەبەكان بەرەو‬ ‫مۆریتانیا و زیاتر لە (‪)70‬هەزاری تریش‬ ‫بەرەو باشوری جەزائیرو (‪ )12‬هەزاریش‬ ‫بەرەو بۆركینا فاسۆ كۆچیان كرد‪.‬‬ ‫شتێكی ئ��اش��ك��راب��وو ك��ە كێشەی‬ ‫تەواریقەكان بەریەككەوتن و كاریگەری‬ ‫لەسەر كێشەو گرفتەكانی جیهانی عەرەبی‬ ‫هەبوو‪ ،‬چونكە سەركردەكانی تەواریق‬ ‫لە ساڵی ‪1973‬دا داوای��ان لە موعەمەر‬ ‫قەزافی كرد لیبیا پشتیوانیان بكات لە‬ ‫بەرەنگاربوونەوەی ه���ەردوو حكومەتی‬ ‫مالی و نەیجەر‪ ،‬دوای ئەوەش شانشینی‬ ‫مەغریب تۆمەتبار كرا‪ ،‬بە تایبەتی لەدوای‬ ‫گەرمبوونی ناكۆكییەكانی بیابان كاتێك‬ ‫بەرەی پۆلیساریۆ هەستا بە بەسەربازكردنی‬ ‫ژمارەیەك لە تەواریقەكان و بەكارهێنانیان‬ ‫لەناو ڕیزەكانیدا‪ ،‬بە تایبەتی ئەوانەی كە‬ ‫بەهۆی شەڕو وشكەساڵیەوە ناوچەكانی‬ ‫خۆیان جێهێشتبوو‪ .‬لە سەرەتای دەیەی‬ ‫نەوەتەكاندا تەواریقەكان (‪ )4‬بەرەیان لە‬ ‫ناوچەكەدا هەبوو كە شەڕیان لێوە دەكرد‬

‫ئەوانیش بریتی بوون لە (ب��ەرەی میللی‬ ‫بۆ ئازادكردنی ئەزواد) و (بەرەی ئیسالمی‬ ‫عەرەبی ئازادكردنی ئ��ەزواد) و (سوپای‬ ‫شۆڕشگێڕ) و (بزوتنەوەی میللی ئەزواد)‪.‬‬ ‫بە پێچەوانەی ئەو بێسەرەو بەرەییەی كە‬ ‫هەبوو لەڕووی دەستتێوەردانی دەوڵەتانی‬ ‫ێ ل��ە كێشەی ت��ەواری��ق��ەك��ان��دا‪،‬‬ ‫دراوس���� ‌‬ ‫بەاڵم سوپای شۆڕشگێڕی تەواریق لەناو‬ ‫لیبیادا كاری دەكرد و ئەندامەكانی لەگەڵ‬ ‫هێزەكانی لیبیا بەشدارییان كرد لە شەڕی‬ ‫دژ بە هێزەكانی واڵتی چاد‪.‬‬ ‫ج��ەزائ��ی��ر ب��ۆ م��اوەی��ەك��ی زۆر بە‬ ‫پەناگەیەكی ئارامی تەواریقەكان دادەنرا‪،‬‬ ‫بە تایبەتی لەو كاتانەدا كە دەرگاكان‬ ‫بەڕوویاندا دادەخ��ران و كێرڤی شەڕەكان‬ ‫و نەهامەتییەكانیان بەرزدەبۆوە لەالیەن‬ ‫حكومەتی نەیجەر و فشارەكانی ڕژێمی‬ ‫مالیەوە‪ ،‬لە كاتێكدا كە تەواریقەكانی‬ ‫بۆركینا فاسۆ لە ئارامی و سەقامگیریەكی‬ ‫ڕێژەییدا دەژیان‪ .‬بەاڵم لە ناوەڕاستی دەیەی‬ ‫هەشتاكاندا هاوكات لەگەڵ دروستبوونی‬ ‫قەیرانی ئابوری لە جەزائیر‪ ،‬حكومەتی‬ ‫ئ��ەو واڵت���ە ڕێ��گ��ەی داخ��س��ت ل��ەب��ەردەم‬ ‫هاتنی ژمارەیەكی زیاتری تەواریقەكان‬ ‫بۆناو خاكەكەی‪ .‬ئەو بارودۆخە ئاڵۆزو‬ ‫نائارامەی ناوچەكە وایكرد كە زۆرب��ەی‬ ‫تەواریقە كۆچبەرەكان لەگەڵ تەواریقەكانی‬ ‫ناو جەزائیردا ژی��ان بگوزەرێنن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هێشتا پشكۆی كێشەكە لەژێر لمی مالیدا‬ ‫لە گەشانەوەدا بوو‪ ،‬لەبەر ئەوە لەپاڵ‬ ‫الوازب��وون��ی دەسەاڵتی مەدەنی لە مالی‬ ‫ێ تەقینەوەی‬ ‫هۆكارێك بوو بۆ سەرلەنو ‌‬ ‫كێشەی تەواریقەكان‪ ،‬بەاڵم ئەمجارە بە‬ ‫شێوەیەكی بەرباڵوو بەگوژمتر كە پێناچێت‬ ‫بە ئاسانی دابمركێتەوە‪.‬‬

‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫ڕۆژنامەی (الشرق االوسط)ی لەندەنی‬


‫واڵتێك كەتوانای دوبارە بووژانەوەی خۆی نییە‬

‫چارەڕەشەكانی سوپای مالی‬ ‫ن‪ :‬دێروتی تینۆت‬

‫لە فارسییەوە‪ :‬عەبدوڵاڵ رەسوڵی‬

‫لـ ـ‬

‫لە رۆژی ‪ 22‬نیسانی ساڵی ‪ 2013‬ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا بە دەنگدانێكی شكۆدار‬ ‫پرۆژە یاسای جێگیركردنی هێزێكی پشتیوانی پێكهاتوو لە هەزار سەرباز بۆ هەمیشە لە مالی‬ ‫پەسەند كرد‪ ،‬هێزە نێودەوڵەتییەكان شوێنی هێزەكانی سوپای چاد لە كیدال(‪ )1‬لە باكوری مالی‬ ‫دەگرنەوە‪ ،‬بەاڵم دیسان ئەم پرسیارە لە ئارادایە كە‪ :‬سوپای مالی چی بەسەر هاتووە؟!‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪101‬‬


‫راپۆرتێك لە نێردراوی تایبەتی ئێمە « دێروتی‬ ‫تینۆت (‪)2‬‬ ‫« رێككاری‪ ،‬ب��ەره��ەم و رێكخستن و‬ ‫هیچ شتێكی ئەم سوپایە دروس��ت نییە»‪.‬‬ ‫ل��ە س��ەرەت��ای س��اڵ��ی ‪ 2013‬یەكێك لە‬ ‫فەرماندەكانی سوپای مالی لە گائۆ (‪)3‬‬ ‫پەلەی بوو بۆ باكوری مالی رەوانە بكرێت‬ ‫ئەم بابەتەی خستەڕوو‪ .‬هەموو چاودێران‬ ‫گومانیان لە داه��ات��ووی ئۆپەراسیۆنێكی‬ ‫سەربازی هەیە كە لەالیەن فەرەنسا لە‬ ‫‪ 11‬ژانویەی ‪ 2013‬لە بەشەكانی باكوری‬ ‫مالی دەستی پێكردوە‪ .‬بەبێ پشتیوانی هێزە‬ ‫بیانییەكان و بە تایبەت سوپای فەرەنسا‬ ‫و چاد‪ ،‬ئەگەری هیچ شتێك نەبوو‪ .‬بەاڵم‬ ‫كێشەكە ئەمەیە كە پشتیوانییەكانی خۆرئاوا‬ ‫و تەنانەت واڵتانی دیكەی ئەفریقایی بۆ‬ ‫هەمیشە بەردەوام نابێت‪ .‬دوای هێرشێك كە‬ ‫هێزەكانی سوپای مالی خۆیان لە بەرامبەردا‬ ‫بەبێ توانا زانی‪ ،‬ئەم هێزانە لە بەرامبەر‬ ‫ئامادەبوونی سوپا بیانییەكان ـ كە بێ‬ ‫گومان زۆر دەخایەنێت ـ لە بارودۆخێكی‬ ‫نەشیاودابوون‪ .‬هێشتا ئاگری دووبەرەكی‬ ‫نەكوژاوەتەوە و پاڵنەری رق و دوژمنی چەند‬ ‫بەرامبەر بووە‪ .‬لەو كاتەوە ئۆپەراسیۆنی «‬ ‫سروال» (‪ )4‬دەستی پێكردوە هەتا ئێستا‪،‬‬ ‫زۆربەی ئەفسەران و جێگرەكانیان بە ئاشكرا‬ ‫یان نهێنی سوێندیان خواردوە كە « ئەگەر‬ ‫زیندو بمێنن‪ ،‬پیشەی خۆیان دەگۆڕن»‪.‬‬ ‫ناڕەزایەتی ئەوان ریشەی لە رابردودا‬ ‫هەیە‪ .‬لە ساڵی ‪ 1993‬و دوای رێكەوتننامەی‬ ‫ئاشتی « تامانراست»(‪ )5‬بۆ كۆنتروڵكردنی‬ ‫زێدەخوازی جودایخوازانی تەواریق (‪ )6‬لە‬ ‫باكوری واڵت‪ ،‬ئەلفا عومەر كۆناری سەر‬ ‫كۆماری ئ��ەو ك��ات بڕیاریدا س��ەدان كەس‬ ‫لەو شۆڕشگێڕانە لە نێو سوپادا دامەزرێنن‬ ‫ئەم كێشەیە بیرەوەرییەكی باشی لە زیهنی‬ ‫ئەندامانی سەرەكی سوپادا دروست نەكرد‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ 1994‬بە دواوە‪ ،‬ئەم شۆڕشگێڕانە‬ ‫كە تازە چووبوونە نێو ریزەكانی سوپاوە‪،‬‬ ‫دوای ئەو گومانانەی كە نیسبەت بە وتەكانی‬ ‫س��ەرۆك كۆمار هەیانبوو چاالكی نهێنی‬ ‫چەكدارییان دەستپێكرد‪ .‬ئەمە لە ساڵی‬ ‫‪ 1996‬روی��دا و دیسان بەرپرسان ناچار‬ ‫بوون ئەو گۆڕانكاریانە و روداوەكانی دوای‬

‫‪102‬‬

‫ئ��ەوان قبوڵ بكەن‪ .‬دە س��اڵ ه��اوك��اری بە‬ ‫رەش بینییەوە ب��ەردەوام بوو هەتا ئەوەی‬ ‫ك��ە ل��ە دوای��ی��دا ل��ە ساڵی ‪ ،2006‬هێزە‬ ‫جودایخوازەكان نزیك بە « ئەیاد ئا غالی»‬ ‫(‪ )7‬ـ كەسێك كە (‪) 5‬ساڵ دواتر گروپی «‬ ‫ئەنسار لدین» (‪)8‬ی پێكهێنا كە ئەندامەكانی‬ ‫هزرێكی جیهادگەرایان هەبوو ـ بە الیەنگری‬ ‫ل��ە رەوت���ە ج��ی��اوازەك��ان��ی ب��اك��وری مالی‬ ‫تۆمەتبار كران‪ .‬لە ‪23‬ی مەی ساڵی ‪2006‬‬ ‫هێزە جودایخوازەكان ( دام��ەزراو لە نێو‬ ‫سوپا) كە لە كیداڵ كۆبوونەوە لە دەستگرتن‬ ‫بەسەر بنكەیەكی سەربازیدا هاوكارییان كرد‬ ‫و دواتر چوونە ریزی هێزەكانی «تەواریق»‬ ‫كە لە سەحرا جێگیر ببوون‪ .‬بۆ هێزەكانی‬ ‫سوپا‪ ،‬ئەم كارە بە گەورەترین پلەی خیانەت‬ ‫دەهاتە ئەژمار‪ .‬یەكێك لە سەربازەكان وتی‪:‬‬ ‫بۆ م��اوەی دە ساڵ ئێمە هەموو شتێكمان‬ ‫دابەش دەكرد‪ ،‬تەنانەت خۆراك و چایمان‬ ‫لە الی دەستی یەكتر دەخ��وارد» ئەو هیچ‬ ‫كات نەیتوانی لە بیری بكات كە یەكێك لەم‬ ‫برادەرە كۆنانە‪ ،‬كاڵشینكۆفی خودی ئەو بۆ‬ ‫كوشتنی شەش كەس لە هاوسەنگەرەكانی‬ ‫بەكارهێنابوو‪.‬‬ ‫دەوڵەتیی بەرێز « ئامادو تۆمانی تۆرە»‬ ‫(‪ )9‬نەك تەنها لە قواڵیی دوژمنی دروستبوو‪،‬‬ ‫تێنەگەیشت (‪ )10‬بەڵكو زیاتر سەرنجی‬ ‫دایە شۆڕشگێڕەكان و لە جیاتی دەركردنی‬ ‫كەسانێك كە دەچوونە ری��زی ئەوانەوە‪،‬‬ ‫تەشویقی دەكردن‪ .‬ساڵی ‪ 2006‬رقە كۆنەكان‬ ‫زیندو بووبەوە‪ ،‬ئیتر سەربازەكان بەدەر‬ ‫لە توانایی خۆیان تەحەمولی سوكایەتی‬ ‫پێكردنیان ك��ردب��وو‪ :‬وەرگرتنی ئەندامی‬ ‫ن��وێ‪ ،‬بەرپرسیاریەتی نوێ ئ��ەوان هەتا‬ ‫پێش لە دانی پشك بۆ رووبەڕووبوونەوەی‬ ‫تاماچكەكان (‪ )11‬بە شێوەیەكی سیاسیانە‬ ‫رەفتاریان لەگەڵ دەك��رد‪ .‬دەب��وو سەربازە‬ ‫كیداڵەكان ل��ەو شوێنە خزمەت بكەن كە‬ ‫دادەم���ەزران لە كاتێكدا دەبێت سەربازێك‬ ‫ل��ە ه��ەم��وو شوێنێكی واڵت��ەك��ەی خزمەت‬ ‫بكات‪ .‬ئەم كێشە پاڵنەری سەربازەكانی‬ ‫دیكەیشی لە نێودەبرد‪ .‬هەر هەمان بەڵگە‬ ‫و هەمان دەرئەنجامیش لە ساڵی ‪2012‬‬ ‫دوبارەبوونەوە‪ .‬شۆڕشگێڕان حكومەتی بە‬ ‫بەدوادانەچوونی سیاسەتەكانی المەركەزی‬

‫لە نەبوونی سەربەخۆیدا تۆمەتبار كرد‪.‬‬ ‫« ئەو كەسانەی كە چەكیان پێیە‪ ،‬ئیدی‬ ‫تەنها دوژمنێكی هاوبەشیان هەیە‪ :‬سوپای‬ ‫مالی»‪ .‬كلۆنێل عەبدولرەحمان دامبلە (‪)12‬‬ ‫بە پەژارەوە ئەم كێشە دەگێڕێتەوە‪ .‬لە دوایدا‬ ‫لە كۆتایی ژانویەی ساڵی ‪ 2012‬روداوی «‬ ‫كۆمەڵكوژی» بنكەی « الموك» (‪ )13‬لە باكور‬ ‫رویدا‪ 80 :‬سەرباز كە قورگی ژمارەیەك لە‬ ‫ئەوان بڕابوو ـ لە الیەن گروپێكی پێكهاتوو‬ ‫لە چەندین بزوتنەوەی سەربازی ناوچەكە‬ ‫وەك « ب��زوت��ن��ەوەی ن��ەت��ەوەی��ی ئ��ازادی‬ ‫ئ��ەزاواد» و « ئەنسارولدین» ك��وژران‪ .‬لە‬ ‫ساڵی (‪)2006‬یش سەرۆك كۆمار ئەو هەڵەی‬ ‫دوبارە كردەوە كە پێشتر كردبووی و داوای‬ ‫لە الیەنەكان كرد رێگە لە ئاڵۆزتربوونی‬ ‫بارودۆخەكە بگرن‪ .‬ئەو سەربازانەی كە‬ ‫لە باكوری مالی جێگیر ب��وون‪ ،‬نەبوونی‬ ‫شێلگیرییان وەك نیشانەیەكی ن��وێ لە‬ ‫سوكایەتی لەبەرچاوگرت‪.‬‬ ‫خۆشباوەڕی و گەمژەیی سیاسییەكانی‬ ‫واڵت زۆرب���ەی هێزەكانی سوپای جێگیر‬ ‫لە باكوری قەناعەت پێهێنابوو كە رەنگە‬ ‫ك��ودەت��ای��ەك ك��ە ب��ووە ه��ۆی روخ��ان��ی «‬ ‫ئ��ا‪.‬ت‪.‬ت» (‪ )14‬لە (‪)22‬ی مارسی ساڵی‬ ‫(‪ )2010‬بە هەموو خراپیەكانیەوە دیسان‬ ‫پێویست بووە‪ :‬هیچ رێگاچارەیەكی سیاسی‬ ‫ـ حكومەتی كاتی‪ ،‬دانوستانی ناوخۆیی و‬ ‫ئەنجامدانی هەڵبژاردن ـ ئیتر نەیدەتوانی‬ ‫یاسا لەم واڵتە كە توشی دووبەرەكی بووە و‬ ‫متمانەی پێنەدەكرا‪ ،‬جێگیر بكات (‪ « .)15‬من‬ ‫زۆر پێشتر رودانی ئەم كودەتایەم پێشبینی‬ ‫دەك��رد» ئەمە وتەی فەرماندەی یەكەیەك‬ ‫ب��وو ك��ە خ��ۆی ب��ەش��داری ل��ە رێورەسمی‬ ‫ئەسپەردەكردنی كوژراوانی كۆمەڵكوژیدا‬ ‫كردبوو‪ .‬ئەو بەمشێوە درێژە بە قسەكانی‬ ‫دەدات‪ « :‬هیچ كەسێك یارمەتی نەدا‪ ،‬زۆر‬ ‫ئاسان ‪ 80‬كەسیان وەك مریشك سەربڕی‬ ‫و هیچ كەسێك ه���اودەردی لەگەڵ ئیمەدا‬ ‫نەكرد!»‬ ‫هێزی ج��ودای��خ��واز دوای ئ��ەوەی لە‬ ‫بنكەی سەریازی لە دەوروبەری باماكۆ (‪)16‬‬ ‫هاتەدەرێ رووب��ەڕووی پشتیوانی خەڵكی‬ ‫ناوچەكە و گەنجەكان بوویەوە‪ .‬لە هەر ‪10‬‬ ‫ئەفسەری سوپا ‪ 9‬كەسیان منداڵی ئەفسەرانی‬


‫پێشوون‪ .‬بەاڵم دیسان گۆڕانكاری لە لوتكەی‬ ‫دەسەاڵت بارودۆخی بشێوی سوپای باشتر‬ ‫نەكرد‪ .‬بەڵێنەكان ـ دەركردنی كەسانێك‬ ‫كە چۆكیان بە سوپا دەدا و بەرزكردنەوەی‬ ‫ئاستی توانایی چەك و كەلوپەلی سەربازی ـ‬ ‫جێبەجێ نەكرا‪ .‬كەموكۆڕییەكانی ئەم سوپایە‬ ‫بەبێ بوونی هەشت یەكە كە هەر یەك لە‬ ‫نێوان ‪ 400‬هەتا ‪ 800‬سەربازیان هەبوو‬ ‫قوڵتر ل��ەوە ب��وو كە تەنها بە كەلوپەلی‬ ‫سەربازی قەرەبوو بكرێتەوە‪ ،‬بەاڵم دیسان‬ ‫كەموكوڕی كەلوپەلی سەربازیش خۆی بە‬ ‫كێشەیەكی بنەمایی دەهاتە ئەژمار‪.‬‬ ‫كاپیتان ئاماد و هیا ساناگۆ كە وەك‬ ‫سەرۆكی گروپی كودەتاچییەكان سەیر دەكرا‪،‬‬ ‫هێزەكانی خۆی لە لوتكەی سیستمی ئەمنی‬ ‫واڵت جێگیركرد و ئ��ەم ك��ارە بە خێرایی‬ ‫رووبەڕووی بەرهەڵستكاری واڵتانی دۆستی‬ ‫مالی بوویەوە‪ .‬ئەو كە ئێستا نازناوی «‬ ‫سەرۆكی كۆمیتەی بەرگری پێكهاتوو لە هێزە‬ ‫بەرگری و ئەمنییەكان» لە سەر دانرابوو دوو‬ ‫لە هاورەزمەكان بوو و پۆستەكەی تەنها لە‬ ‫فوریەی ساڵی راب��ردو‪ ،‬وات��ە شەش مانگ‬ ‫دوای دانانی بۆ ئەم پۆستە رەسمیەتی پەیدا‬ ‫كرد‪ .‬لەم ماوەدا ئەو تەنها جارێك سەردانی‬ ‫« سوارە» (‪ )17‬بنكەی سەرەی واڵتی كرد‪.‬‬ ‫تەنها كەمێك دوای شەڕی (كونا) كە لەودا‬ ‫هێزەكانی سوپای مالی دوای خۆڕاگرییەكی‬ ‫ئازایانە شكستیان هێنا‪ ،‬ئەو لە (‪)11‬كانونی‬ ‫دووەم ‪ 2013‬مەدالیاو پۆستی سەربازی‬ ‫پێشكەش ك��رد ئەویش بە بێ ئ��ەوەی كە‬ ‫خاوەنی ئۆتۆریتەی پێویست بێت و هەر ئەم‬ ‫بابەتە بووە هۆی ئەوەی پێشكەش كردنی‬ ‫پۆستەكان لە روانگەی ئەو سەربازانەوە كە‬ ‫لە باكور جێگیرببوون‪ ،‬بە تەواوی بێبایەخ‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫روداوەك�����ە ل��ێ��رەوە دەستیپێكرد‪.‬‬ ‫بوكار(‪ )18‬لە دانیشتوانی باماكۆ بۆچوونی‬ ‫خۆی بەمشێوەیە دەردەبڕێت‪ « :‬كەسێك كە‬ ‫ناوچەی باكوری بە بیابانیەكان رادەستی‬ ‫یاخیبوان و قاچاخچیەكانی مادەی هۆشبەر‬ ‫ك��ردوە ناتوانێت تێگەیشتنێكی دروستی‬ ‫ل��ە دۆخ��ەك��ە ه��ەب��ێ��ت»‪ .‬ل��ە سیانزە ساڵ‬ ‫پێشترەوە هەتا ئێستا كە بووەتە ئەندامی‬ ‫سوپا زۆرب���ەی م��اوەی خزمەتی خ��ۆی لە‬

‫كێشەی مالی‬ ‫نەك پارە كە‬ ‫نادادپەروەرییە‪،‬‬ ‫بەڵكو پلە‬ ‫سەربازییەكان‬ ‫بە دروستی رەچاو‬ ‫ناكرێت‪ 9 .‬كەس‬ ‫لە ‪ 10‬كەس لە‬ ‫ئەفسەران منداڵ‬ ‫یا میراتگرانی‬ ‫ئەفسەرە كۆنەكانن‬ ‫باكور تێپەڕكردوە‪ ،‬كە خزمەتكردنی ئەوان‬ ‫لە ب���ەراورد لەگەڵ خزمەتكردن لە بنكە‬ ‫سەربازییەكانی ب��اش��وور وەك سیكاسۆ‬ ‫(‪ ،)19‬كاتی (‪ )20‬یا سوارە زۆر سەختتر و‬ ‫قورسترە‪ .‬لە كودەتای مانگی مارسی ‪2012‬‬ ‫ب��ەرەو سەر‪ ،‬پاداشێكی ‪ 50‬ه��ەزار فرانكی‬ ‫‪ ( CFA‬لە بەرامبەر ‪ 6000‬فرانكی كە پێشتر‬ ‫بووە) بۆ سەربازانێك كە زیاتر لە ‪ 25‬رۆژ‬ ‫لەو ناوچانەی شەڕی تیدایە‪ ،‬تەرخان كرد‪.‬‬ ‫بەاڵم لە روانگەی بوكارەوە‪ ،‬كێشەی‬ ‫مالی نەك پارە كە نادادپەروەرییە‪ ،‬بەڵكو پلە‬ ‫سەربازییەكان بە دروستی رەچاو ناكرێت‪9 .‬‬ ‫كەس لە ‪ 10‬كەس لە ئەفسەران منداڵ یا‬ ‫میراتگرانی ئەفسەرە كۆنەكانن كە كێشەیان‬ ‫هەیە لە بە دەستهێنانی متمانەی كەسانی ژێر‬ ‫دەستیان كە لەو واستەگەرییە ماندو بوون‪.‬‬ ‫بەرێز سێر میلەر بوبی میگا (‪ )21‬یەكێك لە‬ ‫وەزیرەكانی پێشووی بەرگری دەڵێت ئەم‬ ‫دووبەرەكییە بە زووترین كات لە نێو سوپادا‬ ‫وەاڵم��ی درای���ەوە‪ :‬سوپای مالی بەشێكی‬ ‫گ��ەورە لە توانایی ئۆپەراسیۆنی خۆی لە‬ ‫دەستدا و نەیتوانی لە ریزی پێشەوە لە دژی‬

‫شۆڕشگێڕەكان شەڕ بكات و ببوونە گروپێكی‬ ‫فەرمانبەركە توانایی ئۆپەراسیۆنیان نەبوو‬ ‫و موچەی باشیان وەرنەدەگرت و خەرجی‬ ‫خۆیان لە قاچاخكردنی بچوك یا گەورەوە‬ ‫دابین دەكرد‪)22(.‬‬ ‫ئیبراهیم داهیرۆ (‪ )23‬كۆڵونێلی بااڵی‬ ‫سوپا ئاماژە بەم كێشە دەدات‪ ،‬كە هەندێ‬ ‫كات سوپا لەگەڵ شوێنی سزادان یا ناوەندی‬ ‫راهێنان لە جیاتی شوێنی وەرگرتنی هێزە‬ ‫سەربازییەكان بە هەڵە سەیر دەكرا‪ .‬ئەفسەرە‬ ‫بااڵكان ئەوەندە رێزیان نەبوو كە بتوانن‬ ‫داوای موچەی كەسانی ژێردەستی خۆیان‬ ‫بكەن‪ ،‬بەاڵم دیسان خۆشیان كەسانێكی قانیع‬ ‫بوون‪ .‬ئەفسەرێكی پلە دوو كاری خۆی بە‬ ‫(‪ )55‬هەزار ‪ CFA‬بەرامبەر ‪ 80‬یورۆ دەست‬ ‫پێدەكرد لە كاتێكدا كۆلۆنێلێكی بااڵ دوای ‪13‬‬ ‫ساڵ خزمەت بڕی ‪ 130‬هەزار فرانك‪CFA‬ی‬ ‫وەرنەدەگرت‪.‬‬ ‫پشتیوانیكردن لە خزمەكان و نەبوونی‬ ‫ئیمكانیات‪ ،‬ب��ەب��ێ ش��ەرع��ی��ەت ل��ەالی��ەن‬ ‫س��ەرب��ازەك��ان‪ ،‬ف��ەرم��ان��دەك��ان هەمیشە‬ ‫گومانیان لە سەر دروست دەبوو‪ .‬بەبێ بوونی‬ ‫قوتابخانەیەكی سەربازی یا قوتابخانەیەكی‬ ‫راهێنانی ئەفسەر‪ ،‬بابەتی پەروەردەكردنی‬ ‫كادیری نوێ بە باشی ئەنجام ن��ەدەدرا‪ .‬بۆ‬ ‫نمونە یەكێك لە مامۆستا سەربازییەكان‬ ‫دەڵێت ئەو كەسانەی كە راهێنانیان پێدەكات‬ ‫زۆرت���ر ت��وان��ای��ی خوێندنی هێڵكاری یا‬ ‫لێكدانەوەی مەوداكانیان نەبوو‪.‬‬ ‫ه���ەروەه���ا‪ ،‬ج���ۆراوج���ۆری قۆناغە‬ ‫ج��ی��اوازەك��ان��ی راهێنانی ه��ێ��زەك��ان ـ لە‬ ‫فەرەنسا‪ ،‬ویالیەتە یەكگرتووەكان‪ ،‬چین‬ ‫یا تەنانەت مالی ـ كە هەمیشە پەیوەندی‬ ‫لەگەڵ هێزە بیانیەكاندا هەیە‪ ،‬لە بواری بە‬ ‫دەستهێنان ورەو بۆچوونی هاوبەش یارمەتی‬ ‫ئەوانی ن��ەدا و پێناچێت ئەركی رێكخستن‬ ‫كەلەالیەن یەكێتی ئ��ەوروپ��اوە لەمانگی‬ ‫نیساندا دەستی پێكردوە و ئەركی راهێنانی‬ ‫‪ 4‬یەكەی لە كۆڵێكورو لە ناوەندی واڵتی‬ ‫لە ئەستۆیە بتوانێت گۆڕانێكی تایبەت لەم‬ ‫رەوتەدا دروست بكات‪ .‬خەڵكی باكوری مالی‬ ‫ئەوەندە بە نیسبەت سوپاوە بێ متمانە بوون‬ ‫كە خۆیان گروپی بەرگرییان پێكهێناوە‪ .‬بۆ‬ ‫نمونە دەتوانین لە كولیكورو (‪ ،)24‬گاندایزو‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪103‬‬


‫(‪ )25‬یا بەرەی رزگاریخوازی باكوری مالی‬ ‫(‪ )26‬ناوببەین‪ .‬زۆرب��ەی ئەندامانی ئەم‬ ‫گروپانە ـ ژن و پیاو ـ ئامادەیی خۆیان بۆ‬ ‫چوونە ریزەكانی سوپا ـ وەك تەواریقی‬ ‫ساڵی ‪ 94‬ـ بەبێ رەچاوكردنی مەرجی تەمەن‬ ‫كە زۆربەیان تێیانپەڕاندوە‪ ،‬راگەیاندوە‪.‬‬ ‫(ئا‪.‬ت‪.‬ت) بۆ جێگیركردنی دەسەاڵتی سوپای‬ ‫باكور لە بەرامبەر باشور و هەروەها شین‬ ‫لەبەرەكان ـ كە هێزەكانی ساناگۆ بوون ـ‬ ‫لە بەرامبەر سور لەبەرەكانی كودەتاچی ـ‬ ‫كە جەنەڕاڵێكی پێشوو فەرماندەیی دەكردن ـ‬ ‫بوونیان هەیە‪.‬‬ ‫س��ورل��ەب��ەرەك��ان ب��ە ه��ۆی كەلوپەلی‬ ‫باشتر‪ ،‬پارەی زیاتر و ئامادەیی بااڵتریان‬ ‫كە بە هۆی پرۆگرامی ئامادەسازی ساڵی‬ ‫‪ 2006‬لەالیەن ئەمریكا و فەرەنسا لە ژێر‬ ‫ناوی شەڕ لە دژی تیرۆریزم ئەنجام درابوو‪،‬‬ ‫خەریك بوو ئیرەییان بە نیسبەت ئەوانەوە‬ ‫دەستی پێدەكرد‪ .‬هەر دوو گروپ لە سێیەمی‬ ‫ئاڤریالی ساڵی ‪ 2012‬لە هەوڵیان بۆ كودەتا‬ ‫كە لە باماكۆ لەالیەن كراس سورەكانەوە‬ ‫ئەنجامدرا رووب���ەڕووی یەكتربوونەوە‪،‬‬ ‫كە ئەنجامی ئ��ەو ك��وژران و بەندكردنی‬ ‫دەكەس بوو‪ .‬هەرچەندە هێزە تایبەتەكان‬ ‫ب��ە شێوەیەكی رەس��م��ی ه��ەڵ��وەش��ان��ەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم ملمالنێی جل رەنگینەكان‪ ،‬لەودیوی‬ ‫ئاشتییەكی رواڵەتیەوە‪ ،‬بە تەواوی ئاشكرا‬ ‫بوو‪ .‬دوای ساڵێك گەمارۆ‪ ،‬یەكەیەك لە‬ ‫هێزەكانی « پاراس» (‪ )27‬لە ژێر گوشاری‬ ‫هێزە دەرەكییەكان پێكهاتەوە‪.‬‬ ‫لە گائۆ‪ ،‬هەمووان ئەو سەربازانەیان لەبیرە‪ ،‬كە‬ ‫هەڵهاتن‪.‬‬ ‫كوشتنی گروپێك ل��ە س��ەرب��ازان لە‬ ‫بنكەی باكوری واڵت و دوای سەركەوتنی‬ ‫شۆڕشگێڕەكان لە مانگی ژانویەی ساڵی ‪2013‬‬ ‫(‪ )28‬هەستی تۆڵەكردنەوە لە شۆڕشگێڕانی‬ ‫جیهادی ـ خیانەتكارانی تاماچكی كە هۆكاری‬ ‫ئەم كوشتنە بوون ـ هەروەها نیسبەت بە‬ ‫هەندێ لە سنگائییەكان (‪ ()29‬ئیتنیكێك كە‬ ‫هەنوكە لە باكوری مالی نیشتەجیبوون ) كە‬ ‫شەریكی تاوان بوون‪ ،‬جوالند‪ .‬ژمارەیەكی‬ ‫دیكەش هەمان رق و كینە كە نسبەت بە‬ ‫جیهادییەكان هەیانبوو لە بەرامبەر دەوڵەت‬

‫‪104‬‬

‫پیشان دەدا‪ .‬هەستێكی هەمبەری‪ :‬لە گائۆ‬ ‫هەمووان ئەو سەربازانەیان لە بیرە كە لە‬ ‫‪ 31‬مارسی ‪ 2012‬بە داكەندنی جلی خۆیان لە‬ ‫شار هەڵهاتبوون و خەڵكیان بە جێهێشتبوو‪،‬‬ ‫بەاڵم لە ‪26‬ی ژانویەی ساڵی ‪ 2013‬سەرەی‬ ‫هێزە شۆڕشگێرەكانی « بزوتنەوەی یەكێتی‬ ‫و جیهاد لە خ��ۆرئ��اوای ئەفریقا» بوو‪،‬‬ ‫هەڵبێن‪ .‬پاشەكشەكردنی تاكتیكی یەك لە‬ ‫دوای یەكی سوپا لە بەرامبەر بەرهەڵستكاران‬ ‫لەمانگەكانی دوایید بەنرخی لەدەستدانی‬ ‫متمانە لەناو خەڵكیدا كۆتایی پێهات‪.‬‬ ‫زریانێك كە هەڵیكردوە ئ��ارام ناگرێتەوە‬ ‫مەگەر بە هەندێ گۆڕانی بنەمایی لە رەفتاری‬ ‫سوپا ئەنجام بدرێت‪ .‬یەكەم دەبێت بتوانێت‬ ‫دیسان بە بێ ئەوەی كە بیر لە رزگاركردنی‬ ‫جەستە بكەنەوە متمانە بە خۆیان بكەن‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر چاو لە سەركەوتنەكانی ئەم چەند‬ ‫مانگەی دوایی بپۆشین‪ ،‬بەبێ پرۆسەیەكی‬ ‫ئاشتی بە ئامادەبوونی سوپا‪ ،‬ئاسۆی مالی‬ ‫یەكگرتوو كە ل��ەودا ئاشتی بوونی هەبێت‬ ‫تەنها تراویلكەیە‪.‬‬ ‫رەنگە ئامادەبوونی هێزە فەرەنساوی و‬ ‫ئەفریقایی و كەمێك درەنگتر‪ ،‬دوانزە هەزار‬ ‫و شەشسەد كەس لە هێزە كاڵو شینەكان لە‬ ‫چوارچێوەی هێزەكانی داهاتووی پاراستنی‬ ‫ئاشتی ن��ەت��ەوە یەكگرتووەكان لە مالی‬ ‫درێژخایەن بێت‪...‬‬ ‫‪1.kidal‬‬ ‫‪2.Dorothée Thiénot‬‬ ‫‪3.Gao‬‬ ‫‪4.Serval‬‬ ‫ئۆپەراسیۆنێك ك��ە ل��ە ‪ 11‬ژان��وی��ەی‬ ‫ساڵی ‪ 2013‬بۆ ئازادكردنی باكوری مالی‬ ‫لە دەستی جیهادگەرا ئیسالمییەكان لەالیەن‬ ‫سوپای فەرەنساوە دەستی پێكرد‪.‬‬ ‫‪ tamanrasset.5‬بە هۆی نێوبژیوانی‬ ‫ئ��ەل��ج��ەزای��ر‪ ،‬رێ��ك��ك��ەوت��ن��ن��ام��ەی ئاشتی‬ ‫تامانراست لە رۆژی شەشەمی ساڵی ‪1991‬‬ ‫بارودۆخێكی بۆ ناسەربازیكردنی سێ ناوچە‬ ‫كیداڵ‪ ،‬گائۆ و تمبۆكتۆ هێنایەئاراوە‪.‬‬ ‫‪ Les Touaregs .6‬ئەم گروپە جیا لە‬ ‫مالی لە جەزایر و نێجریەش چاالكی هەیە و‬ ‫لە سەدا چواری دانیشتوانی مالی پێك دێنین‪.‬‬ ‫ئەوان جیا لە شاری كیداڵ‪ ،‬لە ناوچەكانی‬

‫دیكەی مالی كەمایەتین‪.‬‬ ‫‪7.Iyad Ag Ghali‬‬ ‫‪8.Ançar Dine‬‬ ‫‪9.Amadou Toumani Touré‬‬ ‫‪ 10‬سەیری وت��اری « لە نێوچوونی‬ ‫خەونی دیموكراتیك لە مالی « لە نوسینی‬ ‫‪ Jack Delcroze‬چاپكراو لە ‪Le Londe‬‬ ‫‪ diplomatique‬سێپتەمبەری ‪2012‬‬ ‫‪Html1885 http://ir.mondediplo.‬‬ ‫‪com/article‬‬ ‫‪ .11‬ئەم وشتە هەم بە مانای تەواريقە‬ ‫و لە هەمان كاتیشدا پێشاندەری زم��ان و‬ ‫دانیشتوانی ئەو ناوچەیەشە‪.‬‬ ‫‪12.Abdourhmane Dembélé‬‬ ‫‪13.Aguelhoc‬‬ ‫‪14.A.T.T‬‬ ‫‪ .15‬س��ەی��ری وت����اری ئ��ای��ا ش��ەڕی‬ ‫ساحلستان روودەدا؟! لە نوسینی ‪Philipe‬‬ ‫‪ Leymairie‬وەرگێڕانی حەوا بەختیاری‪،‬‬ ‫لۆلۆمند دیپلۆماتیك ژانویەی ‪2013‬‬ ‫‪http://ir.mondediplo.com/article‬‬ ‫‪16.Bamako‬‬ ‫‪17.Sévaré‬‬ ‫‪18.Bokar‬‬ ‫‪19.Sikasso‬‬ ‫‪20.Kait‬‬ ‫‪21.Soumeylou Boubey maiga‬‬ ‫سەیری وتاری سێ برینی مالی‪22. ،‬‬ ‫لۆمۆند‪ ،‬فۆریەی ساڵی ‪2013‬‬ ‫‪23.Ibrahima Dahirou‬‬ ‫‪24.Koulikoro‬‬ ‫‪25.Les Ganda Izo‬‬ ‫‪26. FLNM‬‬ ‫‪27Paras‬‬ ‫‪ .28‬سەیری راپۆرتی چاودێری مافی‬ ‫مرۆڤ بە ناوی ‪Mali، Les soldate ont‬‬ ‫‪torture Détenus á Léré‬‬ ‫‪Songahais .29‬‬

‫سەرچاوە‬ ‫‪-‬لۆمۆند دیپلۆماتیك‬


‫شۆڕشی ‪25‬ی یەنایەری میسریەكان بۆجێگیركردنی دیموكراسی‬ ‫چیرۆكێكی خەمناك دەبێت‬

‫كودەتایەكی سپی‬ ‫لە شەوێكی قاهیرەدا‬ ‫لە فارسییەوە‪ :‬هەڵمەت قادر‬

‫لـ ـ‬

‫لە سەردەمی كودەتاكەی جەمال عەبدولناسر لە ساڵی (‪ )1952‬ناسراو بە شۆڕشی ئەفسەرانی میسر‪ ،‬ئەو واڵتە بە بەردەوامی‬ ‫شایەتی ملمالنێی نێوان ئیخوان موسلیمین و هێزە سەربازییەكان بووە‪.‬‬ ‫سوپای میسر ماوەی دەیان ساڵ مۆڵەتی چاالكی سیاسی بەو گروپە نەدەدا‪ ،‬ئەوەش ببووە هۆی ئەوەی ئیخوانەكان رووبكەنە‬ ‫چاالكی ژێرزەمینی و تۆڕی كۆمەاڵیەتی جۆراوجۆر دروست بكەن‪.‬‬ ‫لەم سااڵنەی دوایدا و بەر لە روخاندنی دەسەاڵتەكەی حوسنی موبارەك‪ ،‬هەر كاتێك هەندێك لە واڵتانی خۆرئاوا‪ ،‬لەوانە ویالیەتە‬ ‫یەكگرتوەكانی ئەمریكا فشاریان دەخستە سەری بۆ ئەوەی شانۆگەری هەڵبژاردنەكانی هەندێك واقعی و دیموكراتیانە بكاتەوە‪ ،‬حوسنی‬ ‫موبارەك بە یەك قسە ئەوانی دەترساند‪»:‬ئایا دەتانەوێت ئیخوانەكان جڵەوی دەسەاڵت بەدەستەوە بگرن؟»‬ ‫بە سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی‪ ،‬ئیخوانە سەركوتكراوەكان لە یەكەم رۆژەكانی ناڕەزاییەكاندا تەنانەت نەچوونە ریزی خۆپیشاندەرانەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم بە شێنەیی ئەوانیش لەگەڵ گەنجان و ناڕازیانی میسر چوونە سەرشەقام و گۆڕەپانەكانی میسر‪ .‬بە سەركەوتنی پێشوەختی خەڵكی‬ ‫میسر و روخانی حوسنی موبارەك‪ ،‬ئیخوان موسلیمین بەڵێنیدا هیچ هەوڵێك بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەاڵت نەدات‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەوان بە خێرایی ئەو بەڵێنیەی خۆیانیان فەرامۆش كرد و بە شێوەیەكی رێكخراو و رێكوپێك لە هەڵبژاردنی ئازاد و دیموكراتیانەی‬ ‫سەردەمی دوای موبارەكدا بەشداریانكرد‪ .‬یەكەمین هەڵبژاردن و یەكەمین سەركەوتنی ئەوان لە پەرلەماندا بوو‪ ،‬پەرلەمانێك‪ ،‬كە دواتر‬ ‫لەالیەن ئەنجومەنی بااڵی دادوەران و سوپای میسرەوە هەڵوەشایەوە‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪105‬‬


‫دووەم��ی��ن ه��ەڵ��ب��ژاردن‪ ،‬هەڵبژاردنی‬ ‫سەرۆكایەتی بوو‪ ،‬كە محەمەد مورسی توانی‬ ‫بە جیاوازییەكی كەم لە ئەحمەد شەفیقی‬ ‫ركابەری‪ ،‬سەركەوتن بە دەست بهێنێت و‬ ‫نازناوی یەكەمین سەرۆكی دیموكراتی میسر‬ ‫بە دەست بهێنێت‪.‬‬ ‫بەاڵم ئیخوان موسلیمین دەستوریان بە‬ ‫شێوەیەك داڕشت‪ ،‬كە بووە هۆی تووڕەبوونی‬ ‫هێزە سیكۆالر و نەتەوەیی و مەسیحیەكان‪.‬‬ ‫لە هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراودا مورسی‬ ‫تەنانەت پێگە و دەسەاڵتێكی سەرتر لە‬ ‫یاسای بە خ��ۆی بەخشی و ئەنجومەنی‬ ‫بااڵی دادوەران��ی میسری هەڵوەشاندەوە‪.‬‬ ‫وت��ار و بەرنامەی توندڕەوانە لە زمانی‬ ‫س��ەرك��ردەك��ان��ی ئ��ی��خ��وان موسلیمینەوە‬ ‫دەبیسترا و توێژە سیكۆالرەكانی میسر بەو‬ ‫هۆیەوە هەستیان بە مەترسی دەكرد‪.‬‬ ‫بەمجۆرە بوو‪ ،‬كە كەمپەینێكی گەورەیان‬ ‫بۆ هەڵوەشاندنەوە ی��ان هەڵپەساردنی‬ ‫وادەی راپرسی دەستوریی راگەیاند‪ ،‬كە‬ ‫ل��ەالی��ەن ئیخوان موسلیمین‪ ،‬ئ��ەزه��ەر و‬ ‫سەلەفیەكانەوە‪ ،‬داڕێ��ژراب��وو‪ .‬ئەگەرچی‬ ‫مورسی لەو دەسەاڵت و پێگە سەرویاسایەی‪،‬‬ ‫كە بە خۆیی بەخشیبوو كشایەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ل��ە س��ەر رەش��ن��وس��ی دەس��ت��ور پێداگری‬ ‫زیاتری كرد‪ ،‬بەوەش سەرنجی توڕەبوونی‬ ‫سەركردەی پارتەكانی دیكەی زیاتر بەرەو‬ ‫خۆی راكێشا‪ .،‬بەاڵم ریفراندۆمی دەستوری‬ ‫كۆتایی بە ملمالنێكانی میسر نەهێنا و‬ ‫كۆمەڵگەی میسر توشی دووب��ەرەك��ی و‬ ‫كەلێنێكی قوڵبوو‪.‬‬ ‫م��ورس��ی و ئیخوانەكان خ��ۆی��ان بە‬ ‫سەركەوتوی هەر راپرسی و هەڵبژاردنێك‬ ‫دەزان��ی و لەو رووەوە كارەكانیان یەكال‬ ‫بووەوە لەقەڵەم دەدا‪ .‬بەتێپەڕبوونی كات‬ ‫پێداگریەكان و یاساكانی مورسی لەالیەك‬ ‫ێ توانایی حكومەتەكەی بۆ‬ ‫و الوازی و ب ‌‬ ‫چارەسەری گرفتی گەورەی ئابوری و سیاسی‬ ‫میسر توڕەبوونی خەاڵنێكی زیاترلەالیەكی‬ ‫ترەوە لێدەكەوتەوە هەستكردن بە نائۆمێدی‬ ‫لە ئەنجامی شۆڕشەكەی (‪)2011‬ی بەدواوە‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫ئەو الوە سیكۆالرانەی‪ ،‬كە لە بەهاری‬

‫‪106‬‬

‫عەرەبیدا لە پێناو ئازادی و دیموكراسیەكی‬ ‫زی��ات��ر هاتبوونە س��ەرش��ەق��ام هەستیان‬ ‫بە بێهیوایی دەك���رد‪ ،‬بە هەمان رادەش‬ ‫كەسانێك هەستیان بەشكست دەك��رد‪،‬‬ ‫ك��ە تەنها لەپێناو «ن���ان»دا هاتبوونە‬ ‫مەیدان‪ ،‬ئەو كەسانەش كە هەموو رۆژێك‬ ‫دۆخێكی نالەباتری ئابوریان دەبینی بە‬ ‫تەواوەتی لە شۆڕشەكە بێهیوا ببوون‪ .‬ئەو‬ ‫بێهیوای و خەمۆكیانە لە پەنای ركابەری‬ ‫ێ توانایی حكومەتەكەی‬ ‫و ملمالنێی و ب ‌‬ ‫م���ورس���ی و ب��ەرن��ام��ە ت��رس��ن��اك��ەك��ان��ی‬ ‫ه��ەن��دێ��ك ل��ە ب��ان��گ��خ��وازە ئاینیەكان‪،‬‬ ‫ب��ووە ه��ۆی ئ��ەوەی میسریە ناڕازیەكان‬ ‫بزوتنەوەی»تەمەڕود»(یاخیبوون) پێكبهێنن‬ ‫و داوا لە مورسی بكەن لە یەكەمین ساڵیادی‬ ‫سەركەوتنەكەیدا‪ ،‬دەسەاڵت رادەست بكات‪.‬‬ ‫كاتێك گردبوونەوە و ناڕەزاییەكانی‬ ‫ب��زوت��ن��ەوەی ت��ەم��ەڕود گەیشتە لوتكە‪،‬‬ ‫ژەن��ڕاڵ��ەك��ان��ی س��وپ��اش مۆڵەتێكی ‪48‬‬ ‫كاتژمێریان بە س��ەرۆك��دا‪ .‬ب��ەاڵم مورسی‬ ‫هەڕەشەكەی سوپای بە جدی وەرنەگرت و‬ ‫شەوێك بەر لە دەستگیركردنی خۆی‪ ،‬لە‬ ‫ناو ئاپۆرای الیەنگرانیدا تەئكیدی لەسەر‬ ‫شەرعیەتی دەسەاڵتەكەی و خۆڕاگری لە‬ ‫بەرامبەر نەیارانیدا ك���ردەوە‪ .‬قسەكانی‬ ‫مورسی تەنها پەیامێكی بۆ نەیارانی تێیدا‬ ‫بوو‪ ،‬ئەویش ئیرادەی ئەوانی بۆ كۆتاییهێنان‬ ‫بە دەسەاڵتەكەی پتەوتر كردەوە‪.‬‬ ‫لە سەرەتای ناڕەزاییەكانی بزوتنەوەی‬ ‫ت��ەم��ەڕود ت��ا دەس��ت��وەردان��ی س��ەرب��ازی‬ ‫تەنها یەك هەفتەی خایاند‪ .‬لە ئێستادا‬ ‫جارێكی دیكە لە میسر دەسەاڵت لە دەستی‬ ‫سوپادایە‪ ،‬سوپای میسر لە رۆژانی بەهاری‬ ‫میسریەكاندا‪ ،‬پشتیوانی لە موبارەك نەكرد‬ ‫و یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی روخانی‬ ‫دەسەاڵتەكەی موبارەك بوو‪ .‬ئەو كاتە سوپا‬ ‫لە ناو خەڵكدا خۆشەویست ب��وو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دوات��ر‪ ،‬سوپا ماوەی ‪ 16‬مانگ دەسەاڵتی‬ ‫بەدەستەوە بوو و خۆی بەسەرتر لە دەستور‬ ‫دەزانی‪ .‬ئەو بابەتەش ناڕەزایی بەرفراوانی‬ ‫لێكەتەوە و دوات��ر سوپا چووە ژێر باری‬ ‫هەڵبژاردن و ئەنجامی هەڵبژاردنەكەش‬ ‫بەدەسەاڵت گەیشتنی ئیخوان موسلیمین بوو‪.‬‬

‫جارێكی دیكە گەمەی ژەن��ڕاڵ��ەك��ان و‬ ‫گروپە سیاسیەكان و بیروڕای گشتی خەڵكی‬ ‫میسر دەستیپێكرد و ئەمجارە بیروڕای گشتی‬ ‫لە دژی حكومەتی هەڵبژێردراو بوو و دوبارە‬ ‫دەسەاڵتی دایەوە دەستی سوپا‪ .‬لە ئێستادا‬ ‫نیگەرانی ئەوە لە ئارادایە‪ ،‬سوپا دوبارە‬ ‫ببێتەوە حاكمی نیشتمانی فیرعەونەكان‪.‬‬ ‫سوپای توركیا لە ساڵی (‪ ،)1980‬بە‬ ‫بیانووی رووب��ەڕووب��وون��ەوەی حكومەتی‬ ‫ئیسالمگەراكان ك��ودەت��ای ئەنجامدا و‬ ‫دەیان ساڵ رۆڵێكی بەهێزی لە حكومەت و‬ ‫سیاسەتی توركیادا گێڕا‪ ،‬كە دەرەنجامەكەی‬ ‫پاشەكشە بە دیموكراسی و زیندانی و‬ ‫لەسێدارەدانی ب��ەرف��راوان ب��وو‪ .‬لە ساڵی‬ ‫(‪ )1992‬لە جەزائیریش كاتێك كە دەركەوت‪،‬‬ ‫پارتە ئیسالمییەكان لە هەڵبژاردنەكاندا‬ ‫زۆرینە بەدەست دێنن‪ ،‬سوپای ئەو واڵتە‬ ‫دەستیوەردایە باردۆخەكە و بە شێوەیەكی‬ ‫ب��ەرف��راوان دەستیكرد بە سەركوتكردنی‬ ‫ئیسالمیەكان‪ .‬لە پێكدادانەكانی جەزائیردا‬ ‫كە دەیان ساڵ بەردەوام بوو زیاتر لە سەد‬ ‫هەزار كەس گیانیان لەدەستدا‪.‬‬ ‫ئەم سەركوتكردن و پێكدادانە خوێناوییە‬ ‫درێژماوەیە وەها وزە و توانای لە خەڵكی‬ ‫جەزائیر ب��ڕی‪ ،‬كە خەڵكی ئەو واڵت��ە لە‬ ‫كاتی دەستپێكردنی ب��ەه��اری عەرەبیدا‬ ‫توانای ناڕەزایی دەربڕین و گۆڕانكاریان‬ ‫لەدەستدابوو و رۆڵ��ی تەماشاچیان لە‬ ‫گۆڕانكارییەكانی بەهاری عەربیدا گێڕا‪.‬‬ ‫ئەگەر كۆتایی چیرۆكی شۆڕشی ‪25‬ی‬ ‫یەنایەری میسریەكان ئەوە بێت‪ ،‬كە دوبارە‬ ‫دەسەاڵت بكەوێتەوە دەستی سوپا‪ ،‬چیرۆكی‬ ‫میسریەكان و هەوڵەكانیان بۆ جێگیركردنی‬ ‫دیموكراسی‪ ،‬چیرۆكێكی خەمناك دەبێت‪.‬‬

‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫ سایتی رادیۆ زەمانە‬‫فەرەهمەند عەلیپور‬ ‫‪http://www.radiozamaneh.‬‬ ‫‪com/81028#.UdmV7Dupq38‬‬


‫(‪)55%‬ی دانیشتوانەكەی كۆچەرین و لە هەوڵی سەربەخۆیدان‬

‫سۆماڵیالند‪:‬‬

‫كۆمارێكی دیموكرات لەكیشوەری رەشدا‬

‫كـ‬

‫كۆماری سۆماڵیالند یان سۆماڵیالند یاخود خاكی سۆماڵ (‪ )Soomaaliland‬ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمییەو دەكەوێتە كیشوەری ئەفریقی لەسەر‬ ‫كەناری كەنداوی عەدەن‪ ،‬بەدیاریكراوی لە باكوری سۆماڵدایە‪ ،‬خۆی بە دەوڵەتێكی سەربەخۆ دەزانێت هەرچەندە لەالیەن نەتەوە یەكگرتووەكان و‬ ‫زۆربەی واڵتانی جیهانەوە بەڕەسمی دانی پێدا نەنراوە‪ ،‬چونكە پێیانوایە هێشتا لەژێر سەرەوەری سۆماڵدایە‪.‬‬ ‫حكومەتی سۆماڵیالند خۆی بەمیراتگری دەسەاڵتە بەریتانیەكەی سۆماڵیالند دەزانێت كە لە ‪26‬ی حوزەیرانی ‪1960‬دا سەربەخۆ بووە پێش ئەوەی لە‬ ‫‪1‬ی تەموزی هەمان ساڵ لەگەڵ سۆماڵی ئیتاڵی یەك بگرێت‪.‬‬ ‫سۆماڵیالند لە باشورو خۆرئاواوە ئەسیوپیاو لە باكوری خۆرئاواوە جیبۆتی و لەباكورەوە كەنداوی عەدەن و لە خۆرهەاڵتیشەوە ناوچەی پۆتالندی‬ ‫سەربەخۆ لە سۆماڵ دەورەیان داوە‪.‬‬

‫لەعەرەبییەوە‪ :‬فاروق جەمیل كەریم‬ ‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪107‬‬


‫پێش سەربەخۆیی ئەم كۆمارە‪ ،‬ساڵی‬ ‫‪ 1988‬رژێمە تۆتالیتارییە سەركوتكەرەكەی‬ ‫م��ح��ەم��ەد س���ەی���اد ب����ەڕی دەس��ت��ی��ك��رد‬ ‫بەكوشتوبڕی خەڵكەكەی‪ ،‬ئەوەش یەكێك‬ ‫بوو لەهۆكارەكانی هەڵگیرسانی شەڕی‬ ‫ناوخۆیی و سەرەنجام ژێرخانی ئابوری ئەو‬ ‫سۆماڵی وێران كرد‪ ،‬سەرەڕای تێكچوونی‬ ‫دام��ەزراوەی سەربازی و پاشان داڕوخانی‬ ‫حكومەتی مەركەزی‪.‬‬ ‫دوای داڕوخ��ان��ی حكومەتی مەركەزی‬ ‫ل��ەس��اڵ��ی ‪ 1991‬حكومەتێكی لۆكاڵی‬ ‫بەسەرۆكایەتی ب��زوت��ن��ەوەی نیشتمانی‬ ‫(‪ )SNM‬دامەزراندو سەربەخۆیی خۆی لە‬ ‫ناوچەكانی تری سۆماڵ راگەیاند‪.‬‬ ‫لەوكاتەوە بەبەراورد لەگەڵ ناوچەكانی‬ ‫ت���ری س��ۆم��اڵ��دا ك��ۆم��اری سۆماڵیالند‬ ‫سەقامگیرییەكی باشی بەخۆوە بینیوە‪.‬‬ ‫حكومەتی سۆماڵیالند ئێستا لەگەڵ‬ ‫هەندێك واڵتی بیانیدا پەیوەندی ناڕەسمی‬ ‫هەیە‪ ،‬ئەسیوپیا نوسینگەی بازرگانی لە‬ ‫هرجیسیای پایتەخت هەیە‪ ،‬بەاڵم هێشتا‬ ‫ل��ەالی��ەن هیچ دەوڵ���ەت و رێكخراوێكی‬ ‫نێودەوڵەتییەوە ب��ەڕەس��م��ی دان��ی پێدا‬ ‫نەنراوە‪.‬‬ ‫چەند دێڕێك لە مێژوو‬ ‫ل��ەچ��اخ��ی ب��ەردی��ن��ەوە م���رۆڤ ل��ەم‬ ‫ناوچەیەدا ژی��اوەو شوێن دەستی بەسەر‬ ‫بەردو ئەشكەوتەكانیەوە دەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫پێش ‪ 9‬ه��ەزار س��اڵ‪ .‬لەگەڵ پەیدابوونی‬ ‫ئاینی ئیسالمدا مسوڵمانان بەهۆی ستەمی‬ ‫قوڕەیشەوە خۆیان گەیاندوەتە بەندەری‬ ‫زیلەع لە باكوری خۆرئاوای سۆماڵیالندی‬ ‫ئێستا‪ ،‬كە ئەوكاتە سەربە شانشینی‬ ‫ئەكسومی حەبەشی بووە‪ .‬ئەسحەمەی كوڕی‬ ‫ئەبحەر (نەجاشی) پارێزگاری لێكردون و‬ ‫ێ بمێننەوەو لەسەرجەم‬ ‫رێگەی پێداون لەو ‌‬ ‫ناوچەكانی كیشوەری ئەفریقیدا بانگەواز بۆ‬ ‫ئاینی ئیسالم بكەن‪.‬‬ ‫دوای سەركەوتنی مسوڵمانەكان بەسەر‬ ‫ه��ۆزی قوڕەیشدا زۆرب��ەی خەڵكی نیمچە‬ ‫دورگ��ەی ع��ەرەب بوونە موسڵمان‪ ،‬دواتر‬ ‫رێگەی بازرگانی ه��ەردوو دەری��ای سورو‬

‫‪108‬‬

‫ن��اوەڕاس��ت كەوتە دەستی مسوڵمانەكان‬ ‫و زۆرب���ەی خەڵكی سۆماڵیش بەهۆی‬ ‫بازرگانیەوە بوونە موسڵمان‪.‬‬ ‫یاقوتی حەمەوی و عەلی بن موسا‬ ‫دەڵێن لەنێوان سااڵنی ‪1250 1150-‬ی‬ ‫زاینی سۆماڵیەكان دەوڵەمەندترین نەتەوە‬ ‫موسڵمانەكان بوون‪.‬‬ ‫ئیستعماری ئەوروپی‬ ‫لەكۆتایی س��ەدەی ن���ۆزدەدا سۆماڵ‬ ‫لەالیەن ئیستعماری ئەوروپیەوە كرا بە‬ ‫پێنج بەشەوە‪:‬‬ ‫‪ -1‬سۆماڵیالند (باكوری سۆماڵ)‪،‬‬ ‫بووبە كۆڵۆنیال (مستعمرە)ی بەریتانیا‪.‬‬ ‫‪ -2‬سۆماڵیا (باشوری سۆماڵ)‪ ،‬بوو‬ ‫بە كۆڵۆنیالی ئیتاڵیا‪.‬‬ ‫‪ -3‬جیبۆتی (ك���ۆم���اری جیبۆتی‬ ‫ئێستا)‪ ،‬بوو بە كۆڵۆنیالی فەرەنسا‪.‬‬ ‫‪ -4‬ناوچەكانی هاود و دەوروبەری‪،‬‬ ‫كە بەریتانیا پێشكەشی ئەسیوپیای كرد‪.‬‬ ‫‪ -5‬ن��اوچ��ەك��ان��ی س��ن��وری ب��اك��وری‬ ‫كینیا‪ ،‬بەریتانیا خستیە سەر كینیا‪.‬‬ ‫كۆنگرەی بەرلین (‪)1885-1884‬‬ ‫سەرەتایەك بوو بۆ هاتنەناوەوەی هێزە‬ ‫بیانییەكان بۆ تەواوی ناوچەكانی ئەفریقیا‪،‬‬ ‫بەریتانیاش بەشێكی زۆری سۆماڵی خستە‬ ‫ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە لەپێناو پاراستنی‬ ‫كەنارێكی تری الی كەنداوی عەدەن‪ ،‬ئەویش‬ ‫بەهۆی بایەخە ستراتیژییەكەی ل��ەدوای‬ ‫هەڵكەندنی نۆكەندی سوێس‪.‬‬ ‫دوای ئ��ەم��ە كۆمەڵێك ب��زوت��ن��ەوەی‬ ‫بەرگری نیشتمانی سەریان هەڵدا‪ ،‬لەوانەش‬ ‫بزوتنەوەی دەروێشەكان بەسەرۆكایەتی‬ ‫محەمەد بن عەبدوڵاڵ حەسەن كە لەدوای‬ ‫جەنگی دووەم���ی جیهانی داوای دەك��رد‬ ‫دەس��ەاڵت رادەس��ت��ی خەڵكانی نیشتمانی‬ ‫سۆماڵی بكرێت‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 1904‬بەریتانیا هێرشی كردە‬ ‫سەر بزوتنەوەكەی سەید محەمەد كە بە‬ ‫(مەال شێتەكە) ناویان دەبرد‪ ،‬سەرەنجام‬ ‫ساڵی ‪ 1920‬بە فڕۆكە بۆردومانی پێگەكانی‬ ‫ك��ردو سەرۆكەكەیانی كوشت‪ ،‬ب��ەوەش‬ ‫كۆتایی بە شۆڕشەكە هات‪.‬‬

‫حوزەیرانی ‪ 1960‬كۆماری سۆماڵیالند‬ ‫ی���ەك���ەم ن���اوچ���ەی س���ۆم���اڵ ب����وو‪ ،‬كە‬ ‫سەربەخۆیی لە ئیستعماری بەریتانی‬ ‫وەرگرت و یەكەم ئااڵی سۆماڵی لەشاری‬ ‫هرجیسیای پایتەخت هەڵكرد‪ ،‬پێنج رۆژ‬ ‫دوای ئەوە لە ‪1‬ی تەموزی ‪ 1960‬باشوری‬ ‫سۆماڵیش سەربەخۆیی لە ئیستعماری‬ ‫ئیتاڵی وەرگرت‪.‬‬ ‫سەربەخۆیی و یەكێتی‬ ‫یەكخستنی ه���ەر پێنج ب��ەش��ەك��ەی‬ ‫گەلی س��ۆم��اڵ خ��ەون��ی گ���ەورەی خەڵك‬ ‫و سەركردەكانی سۆماڵیالند ب��وو‪ ،‬بۆ‬ ‫بەدیهێنانی ئ��ەم خ��ەون��ەو دام��ەزران��دن��ی‬ ‫ك��ۆم��اری سۆماڵی گ���ەورە ل��ە كیشوەری‬ ‫ئەفریقیدا كەوتنە گفتوگۆ بۆ یەكخستنی‬ ‫ه����ەردوو ب��ەش��ی ب��اك��ورو ب��اش��ور‪ ،‬لەو‬ ‫سەركردەكانی‬ ‫مەرجەكانی‬ ‫پێناوەشدا‬ ‫باشوریان قبوڵكردو سەرۆكایەتی كۆمارو‬ ‫وەزیران و پەرلەمان و پۆستە گرنگەكانی‬ ‫ئەنجومەنی وەزیرانیشیان بە باشوردا‪.‬‬ ‫بڕیاربەدەستانی باكور هەمیشە دەیانوت‪:‬‬ ‫«ئێمە لەپێناو یەكێتیدا هاتووین بەبێ‌ هیچ‬ ‫مەرجێك»‪.‬‬ ‫ئ��ەوەب��وو دەسەاڵتیان رادەس��ت كردو‬ ‫سەرەنجام لە ‪1‬ی حوزەیرانی ‪1960‬دا‬ ‫یەكگرتنی ه��ەردوو بەشی باكورو باشور‬ ‫لەژێر ناوی كۆماری سۆماڵ راگەیەنرا‪.‬‬ ‫دوای ك��ەم��ت��ر ل��ەس��اڵ��ێ��ك خەڵكی‬ ‫سۆماڵیالند بۆیان دەرك��ەوت هەڵەیەكی‬ ‫گ��ەورەی��ان ك���ردوە‪ ،‬كە هەموو پۆست و‬ ‫دەسەاڵتیان داوەتە دەست باشورییەكان‪،‬‬ ‫ب��ۆی��ە س���ەرج���ەم ن��وێ��ن��ەرەك��ان��ی��ان لە‬ ‫پ��ەرل��ەم��ان دەستیان لەكاركێشایەوەو‬ ‫ئەفسەرەكانیشیان ه��ەوڵ��ی ك��ودەت��ای‬ ‫سەربازییان دا‪ ،‬بەاڵم شكستخواردو بوون‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 1969‬عەمید محەمەد سەیاد‬ ‫بەڕی (كە خەڵكی باشور بوو) كودەتایەكی‬ ‫بەسەر حكومەتی مەدەنیدا كرد‪ ،‬بەاڵم ئەمە‬ ‫هیچی لەدۆخەكە نەگۆڕی چونكە ‪90%‬ی‬ ‫پرۆژەكانی بوژاندنەوەی خستە خزمەتی‬ ‫باشورەوە‪.‬‬ ‫لە حەفتاكاندا سۆماڵ بووە خاوەنی‬


‫سێیەم گ��ەورە هێزی سەربازی ئەفریقی‬ ‫لەدوای میسرو نەیجیریا‪ ،‬بۆ سەندنەوەی‬ ‫بەشەكەی سۆماڵ لە ئەسیوبیا هێرشی‬ ‫ك��ردە س��ەر ئ��ەو واڵت���ەو سەركەوتنێكی‬ ‫گەورەی تۆماركرد‪ ،‬بەاڵم یەكێتی سۆڤیەت‬ ‫بەرێگەپێدانی ئەمریكا سوپاكەی سەیاد‬ ‫ب��ەڕی ل��ە ئەسیوبیا وەدەرن����ا‪ ،‬لێرەوە‬ ‫داڕوخانی دەوڵەتی سۆماڵ دەستیپێكرد‪.‬‬ ‫خەڵكی سۆماڵیالند بڕیاریاندا داوای‬ ‫س��ەروەری لە محەمەد سەیاد بەڕی بكەن‬ ‫كە دواج��ار ب��ووە یەكێك لە گەورەترین‬ ‫دیكتاتۆرەكانی كیشوەری رەش‪ .‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا هەموو حكومەتە یەك ل��ەدوای‬ ‫یەكەكان (ب��ەم��ەدەن��ی و سەربازییەوە)‬ ‫بایەخیان بەو داواكارییە نەدا‪ ،‬تەنها ‪5%‬ی‬ ‫پرۆژەكانی بوژاندنەوە بۆ سۆماڵیالند‬ ‫بوون‪ ،‬ئەویش تەنهابریتی بوو لەكارگەیەكی‬ ‫چیمەنتۆ كە توانای بەرهەمهێنانی كەمبوو‪،‬‬ ‫هەروەها چەند رێگەوبانێكی كەم لەنێوان‬ ‫شارە سەرەكییەكاندا‪.‬‬ ‫دوای ئ��ەم��ە ح��ك��وم��ەت هەڵمەتی‬ ‫ترساندن و تۆقاندنی خەڵكی سۆماڵیالندی‬ ‫دەستپێكرد‪ ،‬ژمارەیەك سەركردەی سەربازی‬ ‫و سیاسی و بازرگان و مامۆستای زانكۆی‬ ‫كوشت و هەندێكیشی دەستگیركرد‪ ،‬كار‬ ‫گەیشتە راگواستنی زۆرەملێ و لەناوبردنی‬ ‫خێڵی ئیسحاق كە ‪70%‬ی دانیشتوانی‬ ‫سۆماڵیالندیان پێكدەهێنا‪.‬‬ ‫دیسان جیابوونەوە‬ ‫نیسانی ‪ 1981‬لە لەندەن كۆمەڵێك‬ ‫س��ی��اس��ەت��م��ەداری خەڵكی سۆماڵیالند‬ ‫بزوتنەوەی رزگاركردنی سۆماڵیالندیان‬ ‫دام��ەزران��د‪ ،‬كە بزوتنەوەیەكی سیاسی‬ ‫س���ەرب���ازی ب���وو ل��ەپ��ێ��ن��او رزگ���ارب���وون‬ ‫لەدەسەاڵتی دیكتاتۆر‪ ،‬محەمەد سەیاد‬ ‫بەڕی و گێڕانەوەی خاك بۆ دانیشتوانی‬ ‫س��ۆم��اڵ��ی�لان��د‪ .‬س��اڵ��ی ‪ 1988‬هێرشی‬ ‫بەرفراوانی بۆ سەر شارە سەرەكییەكانی‬ ‫هەرێمی سۆماڵیالند دەستپێكرد‪ ،‬دوای دوو‬ ‫ساڵ شەڕ تەواوی خاكی سۆماڵیالند لەچنگی‬ ‫رژێمەكەی سەیاد بەڕی رزگاركرا‪ ،‬ئەمەش‬ ‫سەرەتایەك بوو بۆ داڕوخانی حكومەتی‬

‫حكومەت هەڵمەتی‬ ‫ترساندن و‬ ‫تۆقاندنی خەڵكی‬ ‫سۆماڵیالندی‬ ‫دەستپێكرد‪،‬‬ ‫ژمارەیەك‬ ‫سەركردەی سەربازی‬ ‫و سیاسی و بازرگان‬ ‫و مامۆستای‬ ‫زانكۆی كوشت‬ ‫و هەندێكیشی‬ ‫دەستگیركرد‬ ‫مەركەزی لە مەقەدیشۆ لەساڵی ‪1991‬دا‪.‬‬ ‫دواتر لەشاری برعو (كۆنگرەی برعو‬ ‫بۆ ئاشتەوایی و بڕیاردانی چارەنوس)‬ ‫ئەنجامدرا بەبەشداری سەركردەی بزوتنەوە‬ ‫رزگاریخوازەكان و س��ەرۆك خێڵەكان و‬ ‫سیاسەتمەداران و بیرمەندان و نوێنەری‬ ‫چین و توێژەكانی كۆمەڵگە‪ .‬كۆنگرە‬ ‫سەربەخۆیی سۆماڵیالندو دامەزراندنی‬ ‫كۆماری سۆماڵیالند لە ‪18‬ی ئایاری ‪1991‬‬ ‫راگەیاندەوە بەپێی سنوری دانپێدانراوی‬ ‫ساڵی ‪ .1960‬عەبدولرەحمان ئەحمەد عەلی‬ ‫وەك یەكەم سەركۆمارو حەسەن عیسا جامع‬ ‫وەك جێگری دیاریكران بۆ ماوەی دوو ساڵی‬ ‫قۆناغی ئینتیقالی‪.‬‬ ‫س��اڵ��ی ‪ 1993‬ل��ەك��ۆن��گ��رەی ب��ۆرم��ا‬ ‫بزوتنەوەكە دەسەاڵتی رادەستی ئەنجومەنی‬ ‫پیران ك��رد‪ ،‬كە لە س��ەرك��ردەی خێلەكان‬ ‫پێكهاتبوو‪ .‬هەر لەكۆنگرەكەدا پێداگری‬ ‫لەسەر سنوری دانپێدانراوی ساڵی ‪1960‬‬ ‫دووپات كرایەوەو سیاسەتمەداری لێهاتوو‬ ‫محەمەد حاجی ئیبراهیم عەقال بە سەرۆك‬

‫ه��ەڵ��ب��ژێ��ردراو عەمید عەبدولرەحمان‬ ‫شێخ عەلی كرایە جێگری‪ ،‬ئەندامانی‬ ‫هەردوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانیش‬ ‫دیاریكران كە لە ‪ 164‬ئەندام پێكهاتبوون‬ ‫و بەشێوەیەكی یەكسان بەسەر ه��ەردوو‬ ‫ئەنجومەنەكەدا دابەش ببوون‪.‬‬ ‫گرنگترین ئەو كارانەی بەحكومەتی‬ ‫ێ سپێردران‪ :‬تەواوكردنی رەشنوسی‬ ‫نو ‌‬ ‫كۆتایی دەستورو ئەنجامدانی ریفراندۆمی‬ ‫ج��ەم��اوەری لەسەری‪ ،‬پرۆسەی لەچەك‬ ‫داماڵینی میلیشیاكان‪ ،‬پێكهێنانی دامەزراوە‬ ‫ئەمنی و سەربازییەكان بۆ پاراستنی واڵت‪.‬‬ ‫س��اڵ��ی ‪ 1997‬ه��ەم��ان س����ەرۆك بۆ‬ ‫تەواوكردنی ئەركەكەی هەڵبژێردرایەوەو‬ ‫تاهیر ریالی كاهین وەك جێگری دان��را‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 2000‬ریفراندۆم لەسەر دەستور كراو‬ ‫‪97%‬ی خەڵك دەنگیان پێداو سەربەخۆیی‬ ‫سۆماڵیالندیان دووپات كردەوە‪.‬‬ ‫س��اڵ��ی ‪ 2002‬س���ەرۆك ل��ەب��اش��وری‬ ‫ئەفریقا كۆچی دواییكرد كە بە دامەزرێنەرو‬ ‫باوكی رۆحی سۆماڵیالند دادەن��را‪ .‬ئینجا‬ ‫ئەنجومەنی پیران هەڵبژاردنی تاهیر ریالی‬ ‫كاهینی جێگری بەسەرۆك كۆمار راگەیاند‬ ‫بۆ تەواوكردنی ماوەی ئینتیقالی‪ ،‬هەروەها‬ ‫ئەحمەد یوسف یاسین ئەندامی ئەنجومەنی‬ ‫نوێنەرانیش كرا بە جێگری سەرۆك‪.‬‬ ‫س��اڵ��ی ‪ 2003‬ی��ەك��ەم ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی‬ ‫ێ‬ ‫سەرۆكایەتی لەو واڵتە ئەنجامدرا‪ ،‬هەرس ‌‬ ‫حزبەكە (حزبی یەكێتی نەتەوە‪ -‬ئودوب)و‬ ‫حزبی هاوپشتی بۆ بوژاندنەوە‪ -‬كولومیە)‬ ‫و (حزبی عەدالە‪ -‬ئوعید) كێبركێیان كردو‬ ‫سەرەنجام حزبی ئ��ودوب بەسەرۆكایەتی‬ ‫تاهیر ریالی كاهین و ئەحمەد یوسف‬ ‫یاسینی جێگری بەجیاوازی كەمتر لە ‪80‬‬ ‫دەنگ لە سیاسەتمەداری ن��اودار ئەحمەد‬ ‫محەمەد سیالنیۆیان ب��ردەوە‪ ،‬سەرباری‬ ‫ئەو جیاوازییە كەمەی دەنگەكان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫سەرجەم حزبەكان پێشوازییان لەئەنجامی‬ ‫هەڵبژاردنەكان كرد‪.‬‬ ‫س��اڵ��ی ‪ 2005‬ك��ات��ی ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی‬ ‫ئەنجومەنی ن��وێ��ن��ەران ه���ات‪ ،‬ك��ە بۆ‬ ‫بەدەستهێنانی ‪ 82‬كورسی ‪ 246‬كەس لە‬ ‫ێ حزبەكە خۆیان كاندید كردبوو‪.‬‬ ‫هەرس ‌‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪109‬‬


‫سەرەنجام هەردوو حزبەكەی ئۆپۆزسیۆن‬ ‫دوو لەسەر سێی كورسییەكانیان برد‪،‬‬ ‫ئەوەبوو ه��ەردوو حزبەكە سەرۆكایەتی‬ ‫پەرلەمانیان بەركەوت‪ ،‬عەبدولرەحمان‬ ‫ع��ی��رو لەحزبی ع��ەدال��ە وەك س��ەرۆك��ی‬ ‫پەرلەمان و عەبدولعەزیز سمالی لەحزبی‬ ‫هاوپشتی وەك جێگری دیاریكران‪.‬‬ ‫ك��اروان��ی پێشكەوتنی سۆماڵیالند‬ ‫ب�����ەردەوام ب���وو س���ەرب���اری ئاستەنگە‬ ‫ئ��اب��وری��ی��ەك��ان��ی ب���ەردەم���ی بەتایبەت‬ ‫داخستنی ب��ازاڕەك��ان��ی ك��ەن��داو ب��ەڕووی‬ ‫هاتنی مەڕومااڵت لەناوچەكانی كیشوەری‬ ‫ئەفریقییەوە‪ ،‬جەنگەكانی باشوری سۆماڵ‬ ‫و دی����اردەی چەتەكانی دەری���ا‪ .‬لەگەڵ‬ ‫ئ��ەوەش��دا سۆماڵیالند توانی ئ��ارام��ی و‬ ‫سەقامگیری خۆی بپارێزێت و بەردەوام بێت‬ ‫لەسەر بنیاتنانی دەوڵەتێكی هاوچەرخی‬ ‫پشت بەستوو بەدامەزراوەی دیموكراسیی‬ ‫هەڵبژێردراو لەالیەن گەلەكەیەوە‪.‬‬ ‫حوزەیرانی ‪ 2010‬دووەم هەڵبژاردنی‬ ‫سەرۆكایەتی واڵت ئەنجامدراو دیسان‬ ‫ێ حزبەكە كێبڕكێیان ل��ەس��ەری كرد‪.‬‬ ‫س‌‬ ‫لەئەنجامدا ئەحمەد محەمەد مەحمود‬ ‫س��ی�لان��ی��ۆو ع��ەب��دول��رەح��م��ان زیلعی‬ ‫سەركەوتنیان بەدەستهێنا بۆ ماوەی پێنج‬ ‫س��اڵ‪ ،‬ب��ۆ یەكەمجاریش لەڕێوڕەسمی‬ ‫دەستبەكاربوونیاندا نوێنەری واڵتانی‬ ‫ێ و یەكێتی ئ��ەوروپ��او ویالیەتە‬ ‫دراوس��� ‌‬ ‫ی��ەك��گ��رت��ووەك��ان و والت��ان��ی ئەفریقی‬ ‫ئامادەبوون‪.‬‬ ‫سیستمی سیاسی‬ ‫ل��ە ‪31‬ی ئ��ای��اری ‪2001‬دا خەڵكی‬ ‫سۆماڵیالند لەڕێی ریفراندۆمێكەوە یەكەم‬ ‫دەستوری نوسراوی كۆمارییان پەسەندكرد‪.‬‬ ‫بەپێی ئ��ەو دەس��ت��ورە س���ەرۆك كۆمارو‬ ‫جێگرەكەی لەهەڵبژاردنێكی گشتیدا لەسەر‬ ‫بنەمای زۆرینەی دەنگ هەڵدەبژێردرێن‪.‬‬ ‫دەسەاڵتی تەشریعی (یاسادانان) لەدوو‬ ‫ئەنجومەنی پیران و نوێنەران پێكدێت‪،‬‬ ‫بەپێی دەس��ت��ور ئەندامانی ئەنجومەنی‬ ‫نوێنەران كە ‪ 82‬كەسن لەڕێی هەڵبژاردنێكی‬ ‫گشتی ئ���ازادەوە دیاریدەكرێن و م��اوەی‬

‫‪110‬‬

‫ئەنجومەنەكە پێنج ساڵە‪ ،‬بەاڵم دەستورەكە‬ ‫ش��ێ��وازی هەڵبژاردنی ‪ 82‬ئەندامەكەی‬ ‫ئەنجومەنی پیرانی دیاری نەكردوە‪ ،‬ماوەی‬ ‫ئەم ئەنجومەنە شەش ساڵە‪.‬‬ ‫بەپێی دەستور نابێت لەیەك كاتدا‬ ‫ێ حزبی سیاسی لەو واڵتەدا‬ ‫زیاتر لە س ‌‬ ‫هەبن‪.‬‬ ‫حزبەكانی سۆماڵیالند‬ ‫ێ حزبی سەرەكی لە سۆماڵیالند‬ ‫ئێستا س ‌‬ ‫هەن كە ئەمانەن‪:‬‬ ‫حزبی هاوپشتی (‪ :)Kulmiye‬حزبی‬ ‫دەسەاڵتدارە لە ‪ 2010‬تا ‪ ،2016‬موسا‬ ‫بیجی عەبدە رێبەری حزبەكەیە‪ .‬لەگەڵ‬ ‫حزبەكانی (‪)UDUB‬و (‪ )UCID‬كێبڕكێیەكی‬ ‫توندی ك��رد‪ ،‬دواج��ار لیژنەی نیشتمانی‬ ‫هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی ئەم حزبەی‬ ‫راگەیاند بەڕێژەی ‪50%‬ی دەنگەكان‪ .‬هەر‬ ‫ئەم حزبە ساڵی ‪ 2006‬لەهەڵبژاردنەكانی‬ ‫ئەنجومەنی نوێنەرانی لەكۆی ‪ 82‬كورسی‬ ‫‪ 28‬كورسی بەدەستهێنا‪.‬‬ ‫حزبی دیموكراتی میللی یەكگرتوو‬ ‫(‪ :)UDUB‬گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆنەو‬ ‫لەساڵی ‪ 2010‬تا ‪ 2016‬لەالیەن سەرۆكی‬ ‫پێشوو تاهیر ریالی كاهین سەرۆكایەتی‬ ‫دەك���رێ���ت‪ .‬س��اڵ��ی ‪ 2004‬ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی‬ ‫سەرۆكایەتی واڵتی بردەوە‪ ،‬ساڵی ‪2010‬‬ ‫لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا شكستی‬ ‫خ��وارد‪ .‬هەروەها ئەم حزبە بەزۆرینەی‬ ‫رێژەیی لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی‬ ‫نوێنەراندا سەركەوتنی بەدەستهێناو ‪33‬‬ ‫كورسی لەكۆی ‪ 82‬كورسی بردەوە‪.‬‬ ‫حزبی عەدالەو پەرەپێدان (‪:)UCID‬‬ ‫سێیەم حزبی سیاسییە لە كۆمارەكەدا‪،‬‬ ‫ئەندازیار فەیسەڵ عەلی ورابی سەرۆكێتی‬ ‫كە مەیلی هاوسەنگی سیاسی هەیە‪ ،‬ساڵی‬ ‫‪ 2006‬لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی‬ ‫نوێنەراندا ‪ 21‬كورسی لەكۆی ‪ 82‬كورسی‬ ‫بەدەستهێنا‪.‬‬ ‫هۆزەكان و رۆڵیان لەجیابوونەوەدا‬ ‫دانیشتوانی سۆماڵیالند لەچەند هۆزێك‬ ‫پێكهاتوون‪ :‬ئیسحاق و جەدربیرسی و‬

‫گەبەوی و هرتی و ورسنجلی و دولباهنتی‪.‬‬ ‫هۆزی ئیسحاق بەتەنها ‪70%‬ی دانیشتوانی‬ ‫پێكدەهێنێت كە لەباكوری خۆرئاوای واڵتەكە‬ ‫لەهەرێمەكانی هود و ئۆگادین و هرجیسیا‬ ‫و عیرجابۆو بەربەراو سیریجابۆو هەرێمی‬ ‫سۆماڵ لە ئەسیوبیاو جیبۆتی جێگیر بوون‪.‬‬ ‫خەسڵەتێكی ج��وان��ی ه���اوك���اری و‬ ‫پێكەوەژیان لەنێو هۆزەكانی سۆماڵیالنددا‬ ‫هەیە‪ ،‬هەرچەندە لەسەردەمی رژێمەكەی‬ ‫محەمەد سەیاد ب��ەڕی دا پەیوەندییەكان‬ ‫بەئاقارێكی نەخوازراودا بران و بێ متمانەیی‬ ‫لەنێوانیاندا تەشەنەی كرد‪.‬‬ ‫ب��زوت��ن��ەوەی نیشتمانی سۆماڵی‬ ‫(‪ )S.N.M‬كە زۆری��ن��ەی بەنی ئیسحاق‬ ‫پێكدەهێنێت و یەكێك بوو لەپشتیوانەكانی‬ ‫شۆڕشی چەكداری‪ ،‬رۆڵێكی گەورەی گێڕا‬ ‫لەبەدیهێنانی ئاشتەوایی لەگەڵ الیەنە‬ ‫الوازەك��ان��ی تر كە پشتیوانی رژێمەكەی‬ ‫سەیاد بەڕی یان دەكرد‪.‬‬ ‫كۆنگرەكانی ئاشتەوایی لەنێویشیاندا‬ ‫كۆنگرەی بۆرما لەساڵی ‪ 1993‬رۆڵی‬ ‫س��ەرەك��ی ب��ۆ س��ەرك��ردە تەقلیدییەكان‬ ‫گەڕاندەوە‪ ،‬كە لەسایەی دەسەالتی تاكڕەوی‬ ‫سەیاد بەڕی دا خەریك بوو بەیەكجاری ئەو‬ ‫رۆڵە كاڵ ببێتەوە‪.‬‬ ‫دوات���ر ف��ەرم��ان��دە سەربازییەكانی‬ ‫ه��ۆزەك��ان ل��ە سۆماڵیالند لەقۆناغی‬ ‫سەركردایەتیكردنی مەیدانییەوە چوونە‬ ‫ری��زی دووەم���ی پ��رۆس��ەی ب��ڕی��ارس��ازی‪،‬‬ ‫ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانی و‬ ‫دوركەوتنەوە لەهەر هەوڵێكی تاكڕەوانە كە‬ ‫زیان بە سەربەخۆیی واڵت بگەیەنێت‪.‬‬ ‫دوای ئەوەی محەمەد حاج ئیبراهیم عەقال‬ ‫بووبە سەرۆك‪ ،‬هەرێمەكە وەرچەرخانێكی‬ ‫گ������ەورەی ب���ەخ���ۆوە ب��ی��ن��ی ل����ەڕووی‬ ‫سنورداركردنی رۆڵ��ی هێزە گەورەكانی‬ ‫سەردەمی شەڕ بەتایبەت بەهێزترین و‬ ‫گەورەترین بەرە (بزوتنەوەی نیشتمانی‬ ‫سۆماڵی)‪ ،‬ئەوەبوو سەركردەكانی ئەم‬ ‫بەرەیە چوونە نێو پرۆسەی سیاسییەوە‪.‬‬ ‫كۆنگرەكانی ئاشتی رۆڵێكی سەرەكییان‬ ‫ێ‬ ‫گێڕا لە زەمینەسازی ئەو بیرۆكەیەی كە س ‌‬ ‫دەیە لەوەوپێش خرابووە ڕوو بەئامانجی‬


‫راگەیاندنی ك��ۆم��اری سۆماڵیالند وەك‬ ‫كیانێكی سەربەخۆی جیاواز لە كیانەكانی‬ ‫دەوروبەری‪.‬‬ ‫دابەشبوونی ئیداری‬ ‫سۆماڵیالند لە ‪ 13‬هەرێم پێكهاتووە‬ ‫كە هەریەكێك لەو هەرێمانەش پایتەختی‬ ‫خۆیان هەیە‪:‬‬ ‫ه���ەرێ���م���ی س���ل���ل‪ ،‬ش������اری زی��ل��ع‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫ه��ەرێ��م��ی ئ�����ودل‪ ،‬ش����اری ب��ورم��ا‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫ه��ەرێ��م��ی جیبیلی‪ ،‬ش���اری جیبیلی‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫هەرێمی ه��ود‪ ،‬ش��اری بالی جوبادلە‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫ه��ەرێ��م��ی ج�����ارود‪ ،‬ش����اری سلحلە‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫ه��ەرێ��م��ی س��اح��ل‪ ،‬ش���اری ب��ەرب��ەرا‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫هەرێمی ئ��ودوی��ن��ە‪ ،‬ش��اری ئودوینە‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫ه��ەرێ��م��ی ت��وج��زی��ر‪ ،‬ش���اری بورعو‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫ه��ەرێ��م��ی ب��وه��ود‪ ،‬ش���اری بوهودلە‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫ه��ەرێ��م��ی س����رر‪ ،‬ش����اری عینابو‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫هەرێمی س���ول‪ ،‬ش���اری الس عانود‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫هەرێمی س��ن��اج‪ ،‬ش���اری عیریجابو‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫ه��ەرێ��م��ی ه���ی�ل�ان‪ ،‬ش�����اری زەه���ر‬ ‫پایتەختەكەیەتی‪.‬‬ ‫هەروەها شاری هرجیسیا پایتەختی‬ ‫م��ەرك��ەزی هەرێمە یەكگرتووەكانی ئەو‬ ‫واڵتەیە‪.‬‬ ‫ئابوریی سۆماڵیالند‬ ‫ئابوریی كۆماری سۆماڵیالند لەئاستێكی‬ ‫نزمدایە‪ ،‬دراوی سەرەكی ئەم واڵتە (شلن)‬ ‫ی سۆماڵیالندییەو لەالیەن بانكی ناوەندی‬ ‫واڵتەكەوە رێك دەخرێت كە ساڵی ‪1994‬‬ ‫بەپێی دەستور دامەزراوە‪.‬‬

‫كۆماری سۆماڵیالند لەڕووی ئابوری و‬ ‫داهاتەوە پشت بەم سەرچاوانە دەبەستێت‪:‬‬ ‫سیستمی باج‪.‬‬ ‫ ‬‫ح��ەواڵ��ەك��ردن��ی پ���ارە‪ :‬بەپێی‬ ‫ ‬‫خەماڵندنەكانی بانكی ناوەندی سۆماڵیالند‬ ‫بڕی ئەو پارەیەی سااڵنە لەالیەن رەوەندی‬ ‫ئەو واڵتەوە لە ئەمریكاو ئەوروپاو واڵتانی‬ ‫ك��ەن��داوەوە ح��ەواڵ��ەی ن��او واڵت دەكرێن‬ ‫دەگاتە یەك بلیۆن دۆالری ئەمریكی‪.‬‬ ‫ب��ەن��دەری ب��ەرب��ەرا‪ :‬لەكۆتایی‬ ‫ ‬‫نەوەدەكانەوە خزمەتگوزارییەكانی بەندەری‬ ‫ب��ەرب��ەرا ب��اش ب��ووە بەهۆی هاوبەشیی‬ ‫حكومەت و رێكخراوە ناحكومییەكان و گروپە‬ ‫ئاینییەكانی سۆماڵیالند لە ناوخۆو كۆمەڵی‬ ‫نێودەوڵەتی و كەرتی تایبەت و هەروەها‬ ‫حكومەتە لۆكاڵییەكان و شارەوانییەكان كە‬ ‫یارمەتیدەرێكی باش بوون لە پەرەپێدانی‬ ‫خزمەتگوزارییە گشتییە بنچینەییەكانی‬ ‫وەك ئاوو كارەباو ئاسایش و فێركردن‪.‬‬ ‫كشتوكاڵ‪ :‬كشتوكاڵ لەم واڵتە‬ ‫ ‬‫بە ئابورییەكی سەركەوتو لەقەڵەم دەدرێت‬ ‫بەتایبەت لەبەرهەمهێنانی دانەوێڵەی‬ ‫گەنم و ج��ۆدا‪ .‬ب��ەاڵم لەئێستادا بڕبڕەی‬ ‫پشتی ئابوری سۆماڵیالند سامانی ئاژەڵە‪.‬‬ ‫لەساڵی ‪1998‬دا تێكڕای سامانی ئاژەڵی‬ ‫ئەو واڵتە بە ‪ 24‬ملیۆن سەر ئەژماركراوە‪.‬‬ ‫سااڵنە ‪ 3.5‬ملیۆن سەر ئاژەڵ هەناردەی‬ ‫واڵتانی خۆرهەاڵتی ن��اوەڕاس��ت دەكرێت‬ ‫بەتایبەت بۆ عەرەبستانی سعودیە‪ ،‬كە‬ ‫بە ب��ازاڕی سەرەكی ساغكردنەوەی ئەو‬ ‫سامانەی سۆماڵیالند دادەنرێت‪.‬‬ ‫كانزاكان‪ :‬پێشبینی دەكرێت ببێتە‬ ‫ ‬‫سەرچاوەی سەرەكی گەشەی ئابوری‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەئێستادا س��ەرەڕای بوونی بڕێكی زۆری‬ ‫یەدەگی كانزایی جۆراوجۆر كەچی ئەو بوارە‬ ‫هێشتا چاالكییەكی سەرەكی نییە‪ .‬واڵتەكە‬ ‫نەوت و غازو بەردی كوارتزو خەڵوزو زێڕو‬ ‫گۆگردی زۆری هەیەو دەشێت لەئایندەدا‬ ‫ببێتە سەرچاوەی داهاتی نەتەوەیی كۆماری‬ ‫سۆماڵیالند‪.‬‬ ‫ب��ەه��ای دراو‪ :‬دراوی رەسمی‬ ‫ ‬‫كۆماری سۆماڵیالند (‪ )SLSH‬لەكۆتایی‬ ‫‪2008‬دا یەك دۆالری ئەمریكی بەرامبەر‬

‫‪ 7500‬شلنی سۆماڵیالندی بووە‪.‬‬ ‫ئاین و دانیشتوان‬ ‫ژمارەی دانیشتوانی سۆماڵیالند زیاترە‬ ‫لە ‪ 3.5‬ملیۆن كەس كە زۆربەیان سەربە‬ ‫نەژادی سۆماڵین‪55% .‬ی دانیشتوانی ئەم‬ ‫واڵتە كۆچەری و نیمچە كۆچەرین‪ .‬هەروەها‬ ‫‪45%‬یشیان لەناوچە شارستانییەكان‬ ‫و شارەكاندا دەژی��ن بەتایبەت لەشاری‬ ‫هرجیسیای پایتەخت كە ‪ 650‬هەزار كەسی‬ ‫تێدا دەژی‪ ،‬جگە لەشارەكانی بورعو و‬ ‫بورماو بەربەرا و عیریجابوو الس عانود‪.‬‬ ‫‪100%‬ی دانیشتوانی موسڵمانن لەسەر‬ ‫مەزهەبی شافیعی‪.‬‬ ‫لە سۆماڵیالند كۆمەڵێك زانكۆی باش‬ ‫هەن كە لەسەر ئاستی جیهان دان پێدانراون‪،‬‬ ‫ئەوانیش‪:‬‬ ‫زانكۆی هرجیسیا‪ ،‬زانكۆی عمودن كە‬ ‫كۆنترین زانكۆی كۆماری سۆماڵیالندی‬ ‫فیدراڵە‪ ،‬زانكۆی برعو‪ ،‬زانكۆی ئیلۆی‬ ‫ئ��ەم��ری��ك��ی‪ ،‬زان��ك��ۆی ال��ق��رن ك��ە لەنێو‬ ‫پایتەختدایە‪ ،‬هەروەها زانكۆی تماعدی‪.‬‬ ‫ناو‪ :‬كۆماری سۆماڵیالند (خاكی سۆماڵ)‬ ‫دروشمی نیشتیمانی‪( :‬ال الە اال اللە‬ ‫محمد رسول اللە)‬ ‫س���رودی نیشتیمانی‪Samo ku« :‬‬ ‫‪ »waar‬بژی سۆماڵیالند‬ ‫پایتەخت‪ :‬هرجیسیا‬ ‫زمانی رەسمی‪ :‬سۆماڵی‪ ،‬عەرەبی‪،‬‬ ‫ئینگلیزی‬ ‫ناوی دانیشتوان‪ :‬سۆماڵیالندۆن‬ ‫سیستمی حوكمڕانی‪ :‬كۆماری‬ ‫سەربەخۆیی‪18 :‬ی ئایاری ‪1991‬‬ ‫ژم��ارەی دانیشتوان‪ 3.5 :‬ملیۆن كەس‬ ‫لەساڵی ‪2008‬دا‪.‬‬ ‫دراو‪ :‬شلن‪-‬ی سۆماڵیالندی (‪)SLSH‬‬

‫سەرچاوە‪ :‬وێكیپیدیا‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪111‬‬


‫مافی كەمینەكان لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتیەكاندا‬

‫هەڵوەشانەوەی كۆمەڵی نەتەوەكان‪،‬‬ ‫البردنی پەیماننامانە وابەستەكان بە كەمینەكان‬ ‫پاتریك توربنری‬

‫لە فارسيیەوە‪ :‬عومەر رەسوڵ خدر‬

‫پــ‬

‫پێشەكی‬ ‫پارێزگاریكردن لەكەمینەی نەتەوەیی‪،‬‬ ‫م��ەزه��ەب��ی‌و ن�����ەژادی‪ -‬دەم��ێ��ك��ە لەمافی‬ ‫نێودەوڵەتیدا بوونەتەجێگای سەرنج‪.‬‬ ‫سەرهەڵدانی واڵتانی ت��ازە لەسەدەكانی ش��ازدەو‬ ‫حەڤدە‪ ،‬ڕەنگدانەوەی پەیدابوونی مافی نێودەوڵەتی بوو‪،‬‬ ‫سەرنجدان‌و خستنەژێر باسی كەمینەنەتەوەكان‪ ،‬بووە‬ ‫پێویست‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەمەشدا‪ ،‬لەنیوەی دووەمی سەدەی بیستەم‪،‬‬ ‫بەشێوەیەكی بەرچاو مەسەلەی مافی كەمینەنەتەوەكان‬ ‫لەمافی نێودەوڵەتیدا بووەجێگای سەرنج و مشتومڕ‪.‬‬ ‫سەرەتا پێویستە پێناسەی كەمینە بخەینەڕوو‪.‬‬ ‫سەبارەت بەپێناسەكردنی كەمینە لەبەشی شیكاری‬ ‫مادەی (‪)27‬ی پەیماننامەی مافی مەدەنی‌و سیاسی بەدورو‬ ‫درێژی باسكراوە‪ ،‬بەاڵم باشترین پێناسە كەالی هەمووان‬ ‫پەسندبێت‪ ،‬لەالیەن (كاپوتورتی)ییەوە نوسراوە‪،‬كەدەڵێت‪:‬‬ ‫كەمینە‪ ،‬بریتییە ل��ەگ��روپ��ێ��ك ك��ەل��ەدەس��ەاڵت��دا‬ ‫بەشدارنین‌و لەڕووی ژمارەوە لەدانیشتوانی واڵت كەمترن‌و‬ ‫لەهەمانكاتدا ئەندامەكانیان سەر بەو واڵتەن‪ ،‬تایبەتمەندی‬ ‫وجیاوازی قەومی‪ ،‬مەزهەبی‪ -‬یان زمانییان‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫هەموو دانیشتواندا هەیەو خاوەنی هەستێكی هاوبەشن‪،‬‬ ‫سەبارەت بەپاراستنی فەرهەنگ و داب‌و نەریت‌و مەزهەب‬ ‫ یان زمانی خۆیانن‪.‬‬‫ئەم پێناسەیەی س��ەرەوە‪ ،‬بەشێوەیەكی بەرفراوان‬ ‫لەناو ئەدەبیاتی مافپەروەری ویاسای هاوچەرخدا‪ ،‬پشتی‬ ‫پێبەستراوە‪:‬‬ ‫(دەیشنەوە) بەریفۆرمكردنی لەوپێناسەیەدا‪ ،‬دەڵێت‪:‬‬ ‫كەمینە ئەوگروپە هاوواڵتییانەی واڵتێكن ‪،‬كەلەڕووی‬ ‫ژمارەوە بەشێكی كەمتری دانیشتوانی واڵت پێكدەهێنن‌و‬

‫‪112‬‬


‫لەدەسەاڵتدارێتی دەوڵ��ەت��دا بەشدارنین‌و‬ ‫خاوەنی تایبەتمەندی قەومی‌و مەزهەبی‪-‬‬ ‫ی��ان زمانی تایبەت بەخۆیانن‪ ،‬جۆرێك‬ ‫لەهەستی وابەستەیی لەناویاندا هەیە‪،‬‬ ‫كەلەئیرادەی گشتی مانەوەیان سەرچاوە‬ ‫دەگرێت‪ ،‬ئامانجی ئەمانە دەستگەیشتنە‬ ‫بەیەكسانی‌و بەرامبەری راستەقینە‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫هەموو دانیشتوانی تردا‪.‬‬ ‫سەبارەت بەپێناسەكەی كاپوتورتی‪:‬‬ ‫ی��ەك��ەم‪ :‬تەنها ئ��ەوان��ەی دەگرێتەوە‬ ‫كەسەربەیەك واڵت��ب��وون‪ ،‬مافی بیانی‌و‬ ‫ێ نەتەوە‪،‬‬ ‫كرێكارانی پەناهەندەو كەسانی ب ‌‬ ‫ناگرێتەوە‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬ئ��ەم پێناسەیە ب��ەوەی تەنها‬ ‫كەمینەی تەباو بوزخواردو لەناو دەوڵەتێكدا‬ ‫لەخۆدەگرێت‪ ،‬ئەوكەمینانە ناگرێتەوە‬ ‫كەبەزۆرەملێ لكێندراون‪ ،‬چونكە گروپی‬ ‫یەكەم حەزدەكەن فەرهەنگ‌و زمان‌و مەزهەبی‬ ‫خۆیان بپارێزن‪ ،‬لەكاتێكدا گروپی دووەم‬ ‫تەنها خوازیاری نەهێشتنی دەمارگیری و‬ ‫هەاڵواردنن‪.‬‬ ‫بەپێی بۆچوونی كۆمسیۆنی الوەك��ی‬ ‫رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‪ ،‬لێرەدا دوو‬ ‫مەسەلەی لەیەك جیاواز دێنەپێش‪.‬‬ ‫‪1‬ـ��ـ رێگاگرتن ل���ەه���ەاڵواردن‪ ،‬وات��ا‪:‬‬ ‫رێگاگرتن لەهەركارو هەنگاوێك كەببێتەهۆی‬ ‫پێشێلكاری م��اف��ی ی��ەك��س��ان��ی كەمینە‬ ‫نەتەوەكان‪.‬‬ ‫‪2‬ــ پاراستنی كەمینەنەتەوەكان‪ ،‬واتا‪:‬‬ ‫پارێزگاریكردن لەو گروپانەی لەدەسەاڵتدا‬ ‫بەشدارنین‪ ،‬لەهەمانكاتیشدا‪ ،‬خوازیاری‬ ‫جۆرە مامەڵەیەكی جیاوازن لەگەڵ ئەوانەدا‪-‬‬ ‫هەتا تایبەتمەندییە بنەڕەتییەكان‪ ،‬ئەوان‬ ‫بپارێزێت‪.‬‬ ‫بەڕای (دینستین) لەمافی نێودەوڵەتی‬ ‫كەمینەكان‪ ،‬تەنها دوو مافیان هەیە‪( :‬مافی‬ ‫ژیانی فیزیكی‪ ،‬مافی پاراستنی شوناس)‬ ‫م���ادەی (‪)27‬ی كنوانسیۆنی مافی‬ ‫مەدەنی‌و سیاسی‬ ‫ئەمە لەكاتێكدایە كەبەپێی جاڕنامەی‬ ‫مافی م��رۆڤ‪ ،‬كەمینەكان هەموو مافێكی‬ ‫مرۆییان ه��ەی��ە‪ ،‬پێویستە لەهەرجۆرە‬

‫جیاوازی دانانێك بەدوربن‪.‬‬ ‫بنەمای داڕێژراوی مافی مرۆڤ‪ ،‬خاوەنی‬ ‫جۆرێك دەربڕينی گشتی و تاكەكەسییە‪،‬‬ ‫الی��ەن��ە گشتییەكەی ئ��ەم م��اف��ان��ە بەبێ‬ ‫ێ‬ ‫م��ەرج قبوڵناكات‪ ،‬چونكە تاكەكان بەب ‌‬ ‫تایبەتمەندییە فەرهەنگی‌و زم��ان‪ -‬یان‬ ‫مەزهەبی خۆیان‪ ،‬بوونیان نابێت‪.‬‬ ‫ل��ەس��ەر ئ��ەم بنەمایە ی��ەك الیەنی‬ ‫سەرنجراكێشی م��اف��ی كەمینەكان لەم‬ ‫رۆژگارەماندا بۆڕەهەندی مافی كەمینەكان‬ ‫لەچوارچێوەی تاكەكەسگەریانەی مافی‬ ‫مرۆڤدایە‪.‬‬ ‫بەشی یەكەم‬ ‫چەمك‌و مێژووی پارێزگاریكردن لەكەمینەكان‬ ‫زەمینەی مێژوویی‬ ‫لەمێژووی مافی نێودەوڵەتی‪ ،‬نموونەی‬ ‫زۆر لەبڕیارنامەكان ب��وون��ی��ان هەیە‪،‬‬ ‫كەبۆ پارێزگاریكردن‌و دەستەبەركردنی‬ ‫بەرژەوەندی گروپە تایبەتییەكانە‪ ،‬وەك‬ ‫پەیماننامەی (ئۆلیڤیا‪ )1660 ،‬كەلەالیەن‬ ‫پۆڵۆنیاو ئ��اك��ت��وری گ���ەورە‪ ،‬بەسترا‪-‬‬ ‫ناوچەكانی (پومرانیاو لیونیا) كەوتەژێر‬ ‫دەس��ەاڵت��ی (س��وی��د)ەوە‪ ،‬دانیشتوانی ئەو‬ ‫شوێنانەیان لەوەدڵنیاكردەوە كەئازادی‬ ‫مەزهەبیات هەردەمێنێت‪.‬‬ ‫نمونەی دوات���ری كنوانسیۆنی چەند‬ ‫الیەنەی (‪ )1881‬لەسەر دیاریكردنی سنوری‬ ‫نێوان یۆنان‌و توركیا بوو‪.‬‬ ‫جگە لەپەیوەندییە بەهێزەكانی نێوان‬ ‫پارێزگاریكردن لەكەمینەكان‪ ،‬وەك پەیمانی‬ ‫(سنت لویسی فەرەنسا‪ ،‬لەساڵی(‪)1250‬‬ ‫كەبۆ پاراستنی مارونییەكان(‪ )1‬بەسترا‪،‬‬ ‫كەسەربە واڵتی فەرەنسا هەژماركران‪.‬‬ ‫لەم پەیماننامەیەدا‪ ،‬جەخت لەسەر‬ ‫وی��ژدان‌و ئ��ازادی‌و بەڕێوەبردنی مەراسیمی‬ ‫مەزهەبی دەگرێتەوە‪ ،‬ئەگەرچی هەندێكجار‬ ‫بۆپاراستنی سیستمی گشتی‪ ،‬ب��ۆ ئەم‬ ‫ئازادیانە سنورداریی دەگێڕدرێتە بەرچاو‪.‬‬ ‫دوا بەدوای كۆنگرەی (ڤێننا) بۆ پاراستنی‬ ‫كەمینەنەتەوەكان‪ ،‬بووەجێگای سەرنجی‬ ‫زیاتر‪ ،‬پاراستنی كەمینە مەزهەبییەكان‬ ‫گۆڕدرا بۆپاراستنی كەمینەنەتەوەكان‪.‬‬

‫س��ەردەم��ی ت���ازەی ئ��ەوروپ��ا ك��ەدوای‬ ‫شۆڕشەكانی فەرەنساو ئەمریكا سەریهەڵدا‪،‬‬ ‫گرنگی بەمەسەلەی پاراستنی كەمینەكان‬ ‫زیاتر لەمەزهەبەكاندا‪.‬‬ ‫شۆڕشی (‪)1789‬ی فەرەنسا‪ ،‬بنەمای‬ ‫ئ����ازادی م��ەزه��ەب��ی‌و ب��وون��ی پەرستگای‬ ‫بەئاشكرایی دەستەبەركرد‪.‬‬ ‫ی��ەك��ەم��ی��ن چ��اك��س��ازی ل��ەدەس��ت��وری‬ ‫ئەمریكاشدا ل��ەس��ەرئ��ەم بنەمایەبوو‪-‬‬ ‫ك��ەل��ێ��رەودوا كۆنگرێس ناتوانێت دەنگ‬ ‫بۆقانونێك بدات كەرێگربێت لەدروستبوون‌و‬ ‫دام��ەزران��دن��ی ی��ەك م��ەزه��ەب (مەبەست‬ ‫لەپەیڕەوانی گروپێكی مەزهەبی الوەكییە)‬ ‫رەوشی پارێزگاریكردن لەكەمینەكان‬ ‫لەرێگای بەستنی پەیماننامە‪ ،‬لەسەدەی‬ ‫نۆزدەهەمیشدا هەر درێژەی كێشا‪.‬‬ ‫دەڵێن مەسەلەی كەمینەكان لەسەدەی‬ ‫نۆزدەهەمدا‪ ،‬تەنها تایبەتمەندی ئەوروپای‬ ‫خۆرهەاڵتبووە‪.‬ئەم پەیماننامە ئەوروپیانە‬ ‫نمونەش ب��وون بۆقانونگوزاری لەهەموو‬ ‫كیشوەرەكان‪ ،‬كەدەسەاڵتدارانی دەوڵەتە‬ ‫ئەوروپیەكان بەسەر ئەو شوێنانەدا زاڵبوون‪.‬‬ ‫لەو پەیماننامەی (تین سین) لەنێوان‬ ‫(ب��ری��ت��ان��ی��ای م���ەزن‌و چ��ی��ن)‪ ،‬ب��ڕی��اردرا‬ ‫تایبەتمەندی ب��ۆئ��ازادی و لێبوردەیی‬ ‫مەزهەبی داڕێژن‪.‬‬ ‫(كلود) س��ەب��ارەت ب��ەو پەیمانە ئەوە‬ ‫وەبیردێنێتەوە‪،‬كە پەیمانەكان لەبواری‬ ‫پراكتیكدا ناسەركەوتوو بوون‪،‬سیستمی‬ ‫پ���ارێ���زگ���اری���ك���ردن ل��ەك��ەم��ی��ن��ەك��ان‪،‬‬ ‫كەلەسەربنەمای پەیمانە تایبەتییەكان‬ ‫دادەمەزرێت‪.‬‬ ‫لەنەخشە ئ��اش��ك��راو ن��ادی��ارەك��ان��ی‬ ‫پانتایی س��ن��وری ئ���ەودا‪ ،‬باشتركردنی‬ ‫بارودۆخ بەشێوەیەكی راستەقینە‪ ،‬چۆنێتی‬ ‫رێكخراو ودەزگاكان‪ ،‬ناجێگیری‌و نەبوونی‬ ‫كارایی‪ ،‬هەستكردن كەخراپ كەڵكوەرگرتن‬ ‫لەكەرەستەكانی س���زادان‪ ،‬ك��ە مەحكوم‬ ‫بەتێكشكانبوون‪.‬‬ ‫بەگشتی دوو ق��وت��اب��خ��ان��ەی فكری‬ ‫لەسەدەی نۆزدەهەمدا هەبوون‪:‬‬ ‫قوتابخانەی یەكەم‪ :‬دەست تێوەرنەدان‬ ‫ل��ەك��اروب��اری كەمینەی لۆكاڵی واڵت��ان‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪113‬‬


‫(كەبەزۆری لێكۆڵەرەوانی ئەمریكای التین‬ ‫و ئیتالیا) ب��وون‪ ،‬لەمانەش‪ :‬مانیانی‪،‬‬ ‫ك��ارن��ازاو‪ ،‬ئایماری‪ ،‬پ��ری��راو‪ ،‬هالیك‪،‬‬ ‫الیەنگری ئەوەبوون‪.‬‬ ‫ق��ۆن��اغ��ی دووەم‪ :‬دەس���ت ت��ێ��وەردان‬ ‫ل��ەك��اروب��اری كەمینەكان‪ ،‬پێیانوابووە‬ ‫ێ پارێزگاری‌و‬ ‫كەخەڵكانی ستەملێكراو دەب ‌‬ ‫بەرگریان لێبكرێت‪ ،‬لەبەرامبەر دەسەاڵتدارە‬ ‫ستەمكارە سیستماتیكییەكان‪ ،‬كەئەوانە وەك‬ ‫كەسانی بیانی سەیردەكەن‪.‬‬ ‫(كریسی‪ ،‬دی مارتین‌و ڤیتیون‌و ڤلزی‌و‬ ‫ئارنتز) پەیڕەوكەرانی ئەم قوتابخانەیەبوون‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەمەشدا بەزەحمەت كۆدەنگیمان‬ ‫سەبارەت بەمە دەستدەكەوێت‪.‬‬ ‫بەهێزترین بەرگریكەران لەم تیۆرییە‪،‬‬ ‫بەهێزترین دەوڵەتی وەك‪ :‬ئەمریكا‪ ،‬واڵتەكان‬ ‫ناتوانن ببنە نمونەی باش بۆئایندە‪ ،‬مافی‬ ‫نێودەوڵەتیش لەسەردەمی پێشكەوتن‌و‬ ‫تەكنۆلۆژیدا‪ ،‬بەسەختی دەتوانرێت سستی‬ ‫لەم رووەوە قبوڵبكات‪.‬‬ ‫پارێزگاریكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‬ ‫لەكەمینەكان‬ ‫هێزە سەركەوتوەكان‌و داگیركەرەكانی‬ ‫جەنگی گ����ەورە‪ ،‬م��ەس��ەل��ەی پاراستنی‬ ‫كەمینەكانیان تەواو رەتنەدەكردەوە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫چاكسازییان‬ ‫كۆڵییەوەو‬ ‫لەئەمەشیان‬ ‫تێداكرد‪.‬‬ ‫سەبارەت بەمە لەرەشنوسی دووەم‪،‬‬ ‫كارنامەی كۆمەڵی نەتەوەكان‪ ،‬ئەم مادەیەی‬ ‫خوارەوە پێشنیاركرابوو‪ ،‬كەداوا لەهەموو‬ ‫واڵتە تازەكان دەك��ات‪ ،‬وەك پێشینەیەك‬ ‫بۆشوناسی سەربەخۆیی‌و ئۆتۆنۆمی‪،‬‬ ‫پ���ەی���ڕەوی ه��ەڵ��س��وك��ەوت��ی ی��ەك��س��ان��ی‌و‬ ‫دەستەبەركردنی ئاسایشی راستەقینەو ماف‪،‬‬ ‫بۆهەموو كەمینەنەتەوە‌و نەژادی‌و ئەتنیكی‬ ‫بكەن‪ ،‬بەپێی زۆرینە لەپێكهاتەی نەتەوەكەی‬ ‫خۆیان‪.‬‬ ‫(دی‪ .‬ئ��اچ میلر) راوێ��ژك��اری یاسایی‬ ‫(ویلسۆن) لەروونكردنەوەی ئەم مادەیە‪،‬‬ ‫دەڵێت‪ :‬ئەم مادەیە ئامانجی خێرخوازیانەی‬ ‫هەیە‪ ،‬ب��ەاڵم پێویستە ئەوەقبوڵبكرێت‬ ‫ك��ەب��وون��ی رەف���ت���اروك���ردەوەی گشتی‌و‬ ‫هەمەالیەنیانە نییە‪.‬‬

‫‪114‬‬

‫بێگومان ئیمتیازی فەرهەگی‌و مەزهەبی‬ ‫ێ بەیەكسانی ب��درێ��ت‪ ،‬بۆنمونە‪:‬‬ ‫دەب��� ‌‬ ‫ناتوانرێت گریمانەی ئەوەبكرێت ‪،‬كەزمانی‬ ‫هەموو كەمینەنەتەوەكان لەكۆڕو راپۆرتە‬ ‫رەسمییەكاندا بەكارببرێت‪.‬‬ ‫لەوخاڵەتەدا كەچەندین كەمینەی بچوك‬ ‫لەیەك واڵتدا بوونیان هەیە‪ ،‬ئەمكارە هەتا‬ ‫بەشێوەی لۆكاڵیش ئەگەری بەڕێوەبردنی‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫ل��ەڕەش��ن��وس��ی س��ێ��ی��ەم��ی ك��ۆم��ەڵ��ی‬ ‫نەتەوەكان‪ ،‬ئەم راسپاردەیە لەبەرچاو‬ ‫نەگیراوە‪.‬‬ ‫ئەو مادەیە بەرفراوانتركراو (ویلسون)‬ ‫پێشنیاری ئەوەیكرد‪ ،‬ئەنجومەنی كۆمەڵی‬ ‫نەتەوەكان چەندین بەڵێنی هاوشێوەی‬ ‫ئەوە‪ ،‬لەو واڵتانە وەربگرێت كەدەیانەوێت‬ ‫ببن بەئەندام لەكۆمەلی نەتەوەكاندا‪.‬‬ ‫لەپاشكۆی ئەو مادەیەدا بۆپاراستنی‬ ‫ئاشتی ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی‪ ،‬مادەیەكیتر بەم‬ ‫ناوەرۆكە بۆئەو دەقە زیادكرا‪.‬‬ ‫(ب��ەوەی ئ��ازارو ئەشكەنجەو نەبوونی‬ ‫ل��ێ��ب��وردەی��ی م��ەزه��ەب��ی‪ ،‬س���ەرچ���اوەی‬ ‫سەرەكین بۆهەاڵیسانی جەنگەكان‪ .‬الیەنە‬ ‫پەیماندەرەكان‌و واڵتە تازەكان‪ -‬كەداواكاری‬ ‫بەئەندامبوونیان لەكۆمەڵی نەتەوەكان‬ ‫دەك��رد‪ ،‬دەب��ێ رازیبن ب��ەوەی دەنگنەدەن‬ ‫بەهەرجۆرە یاسایەك ‪،‬رێگربێت لەبەردەم‬ ‫ئازادی مەزهەبی‪ -‬یان دەستتێوەردان لەمەدا‬ ‫ هەروەها لەرووی ماف‌و دادپەروەرییەوە‬‫ئەوانەی كەپەیڕەوی ئاینێك‪ -‬یان باوەڕێكی‬ ‫تایبەت دەك���ەن‪ ،‬ئ��ەگ��ەر ن��اك��ۆك لەگەڵ‬ ‫ئەخالقی گشتییدا نەبێت‪ ،‬نابێ‌ هیچ جۆرە‬ ‫جیاوازی‌و دەمارگیریی لەگەڵیدا بكرێت)‬ ‫ئ��ەم م��ادەی��ە‪ ،‬وات���ا م���ادەی تایبەت‬ ‫بەمەزهەب‪ ،‬لەمافی نوێدا‪ ،‬وەك یەك مادەی‬ ‫ستانداردی لێهاتووە‪.‬‬ ‫ئ���ەو ن��اڕەزای��ی��ان��ەی ك���ەدەرب���ارەی‬ ‫ئ��ەوم��ادەی س��ەرەوە دەرب���ڕاون‪ ،‬ئەوەبوو‬ ‫ئەوانە دەسەاڵتدارێتی ئەندامانی (كۆمەڵی‬ ‫نەتەوەكان)یان دەبەزاند‪ :‬بۆماوەیەكی زۆر‬ ‫ئەم دەستوەردانە لەالیەن واڵتە زلهێزەكان‪،‬‬ ‫بەسەر واڵتە الوازەكاندا سەپێنراوە‪.‬‬

‫ج��گ��ەل��ەم��ەش ن��ەژادپ��ەرس��ت��ی ب��ەالی‬ ‫سیاسەتمەدارەكانەوە‪ -‬دوای جەنگی جیهانی‬ ‫یەكەم‪ ،‬بەوجۆرەی كەئەمڕۆ پێشنیاركراوە‬ ‫مانای نالەباری نەبوو‪.‬‬ ‫چەمكەكانی وەك میللەتی بااڵترو‬ ‫میللەتی نزمتر‪ ،‬قەوم‌و نەژاد‪ ،‬هێشتاش هەتا‬ ‫راددەی��ەك لەناو پەیماننامەكانی سیستمی‬ ‫قەومیدا‪ ،‬بوونی هەیە‪.‬‬ ‫رەش��ن��وس��ی (وی��ل��س��ون) لەكارنامەی‬ ‫كۆمەڵی نەتەوەكاندا‪ ،‬لەگەڵ رەشنوسەكەی‬ ‫بریتانیا جیاوازی هەبوو‪ ،‬بەپێی بۆچوونی‬ ‫ئ��ەو رەشنوسەی (ئینگلیز) لەمەسەلەی‬ ‫كەمینەكان‪ ،‬لەرێكەوتنامەكانی واڵتێك كەبۆ‬ ‫دیاریكردنی سنور دیاریكردنن‪ .‬دوای شەڕ‬ ‫دەبەسترێت‪،‬چونكە باشتر دیاریدەكرێت‪.‬‬ ‫ئەوفشارانەی كەلەالیەن ئوستورالیاو‬ ‫نیوزالند‪ ،‬لەترسی دەست تێوەردانی كۆمەڵی‬ ‫نەتەوەكان‪ ،‬دانیشتوانی بومی مارۆنی‪،‬‬ ‫كەخاكەكانیان دەك��ەوت��ەژێ��ر دەس��ەاڵت��ی‬ ‫بریتانیا‪ ،‬دەمێننەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەم��ە ب��ووەه��ۆی ئ���ەوەی مەسەلەی‬ ‫مەزهەب لەیاساكانی نێودەوڵەتیدا‪ ،‬ببێتە‬ ‫شتێكی تایبەتمەندی هەستیار‪ ،‬دەخرایەسەر‬ ‫خ���ودی پ��رۆس��ەك��ەی (وی��ل��س��ون) ك��ەئ��ەو‬ ‫جارنامەی دەرب���ارەی یەكسانی ن��ەژادی‌و‬ ‫مەزهەبی راگەیاندو دەڵ��ێ��ت‪ :‬ح��ەزدەك��ات‬ ‫كۆتایی بەوباسەبێت‪ ،‬كەدەبێتەهۆی ناكۆكی‬ ‫میللی‌و دەرمارگیری ن��ەژادی‌و بۆخۆالدان‬ ‫ل��ەش��ەرم��ەزاری الب��ردن��ی‪ ،‬م��ادەی تایبەت‬ ‫بەمەزهەب‪ ،‬قبوڵدەكات‪.‬‬ ‫بەمجۆرە مافی نێودەوڵەتی‪ ،‬بۆگەیشتن‬ ‫بەسەردەمی مافی مرۆڤ‪ ،‬دووچاری گومان‬ ‫ببووەو لەجیاتیان هەنگاوی ب��ەرەو مافی‬ ‫كەمینەكان نا‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا كەسیستمێكی‬ ‫گشتی‌و سەرتاسەری بوونی نەبوو‪ ،‬سیستمی‬ ‫رژێمی كەمینەكان‪ ،‬لەنەتەوەیەكگرتووەكان‬ ‫ل��ەالی��ەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە‪،‬‬ ‫بەشێوەیەكی ب��ەرچ��او بەرەوپێشچوونی‬ ‫ب��ەخ��ۆی��ەوە بینی‪،‬كۆمەڵی ن��ەت��ەوەك��ان‬ ‫ب��ۆپ��اراس��ت��ن��ی ك��ەم��ی��ن��ەك��ان‪ ،‬لەگرێنتی‬ ‫وەرگرتنی پەیڕەوكردنی ناوخۆیی‌و دەرەكی‬ ‫هەبوو‪،‬لەرووی ناوخۆییەوە واڵتانی ئەندام‬ ‫هەتا ئاستێكی زۆر پەیڕەوی پرێنسیپەكانی‬


‫كۆمەڵی نەتەوەكانیان دەك���رد‪ ،‬كەئەم‬ ‫مەسەلەیە ت���ەواوی ئ��ەو م��اف و یاساو‬ ‫هەنگاوە رەسمیانەی سەبارەت بەكەمینەكان‬ ‫و دانیشتوانیتر‪ ،‬راستە واڵت هەبوون لەگەڵ‬ ‫رێككەوتننامەكە ناتەبابوون‪.‬‬ ‫ل������ەڕووی دەرەك���ی���ش���ەوە گرێنتی‬ ‫جێبەجێكردنی زیاتر سنوردارتربوو‪ ،‬بۆیەش‬ ‫پەیماننامەی نێودەوڵەتی دروستبوو‪.‬‬ ‫سەبارەت بەمافی كەمینەكان‌و مەزهەبی‌و‬ ‫نەژادییەكان‪ ،‬كەواتە دەتوانین سیستمی‬ ‫مافی كۆمەڵی نەتەوەكان لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫مافی هەموو دانیتشوانی دەوڵەتان لەگەڵ‬ ‫مافی كەمینەكاندا‪ ،‬تێكهەڵكێش كرابوو‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم هەردەتوانین بەمافی كەمینەكانی‬ ‫بزانین‪.‬‬ ‫شكستهێنانی كۆمەڵی نەتەوەكان‬ ‫لەساڵی (‪)1939‬دا چوار داوای ناڕەزایی‬ ‫ێ دانەیان‬ ‫دەرب��ڕی��ن بوونی هەبوو‪ ،‬كەس ‌‬ ‫رەتكرانەوە‪ ،‬ئەمەش نیشاندەری نەبوونی‬ ‫كارایی‌و بەتوانایی كۆمەڵی نەتەوەكان بوو‪.‬‬ ‫لەهەمان سەرەتاوە كێشە بوونیان هەبوو‪،‬‬ ‫كەكارەكانی كۆمەڵی نەتەوەكانی دەبەستەوە‬ ‫بەهەلومەرجی دیاریكراو‪،‬تێڕوانین‌و دیدگای‬ ‫ئەندامە سەرەكییەكان‪ ،‬راو بۆچوونی واڵتە‬ ‫كەم دەسەاڵتەكان (ت��ازە سەربەخۆكان)‪-‬‬ ‫كەمینەكان و واڵتانی وابەستە‪ ،‬كەڕۆڵی‬ ‫گ���ەورەی���ان ل���ەم رێ��ك��خ��راوەدا دەگ��ێ��ڕا‪،‬‬ ‫پشتگوێخرا‪.‬‬ ‫سەبارەت بەو دەوڵەتانەی كەمینەی‬ ‫تێدابوو‪ ،‬نەتەوەیەكگرتووەكانیش شێوە‬ ‫نكۆڵی لێدەكردن‪ ،‬ئەمانەی بەدانیشتوانی‬ ‫پلە دووی نەتەوەیەكگرتووەكان دەزانی‪-‬‬ ‫واقیعیەتی مافی یەكسانی ئەمانەی كەمتر‬ ‫لەبەرچاو دەگرت‪.‬‬ ‫واڵت�����ە ت�����ازە س��ەرب��ەخ��ۆك��ان��ی��ش‬ ‫لەوبڕوایەدابوون كە نەتەوە یەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫هەڕەشە لەسەر سەربەخۆییان دروستدەكات‪،‬‬ ‫لەرووی جێگیری ناوخۆوە‪.‬‬ ‫بۆیە دەیانویست ئەو سیستمە ببێت‬ ‫بەگشتیتر‪ -‬یان هەر الببرێت‪.‬‬ ‫بێگومان رێگای دووەم گێڕدرایەبەرو‬ ‫هەڵبژێردرا‪ ،‬لەوانەیە ئەوگوتەیە راستبێت‬

‫بۆیە سەیرنییە بگوترێت‪ :‬سیستمی‬ ‫كۆمەڵی نەتەوەكان لەژێر فشارو شااڵوی‬ ‫ئەم رەوت و زۆریەدا‪ ،‬بنیادنرا‪.‬‬ ‫تێكشانی ك��ۆم��ەڵ��ی ن��ەت��ەوەك��ان��ی��ش‬ ‫ل��ەراس��ت��ی��دا تێكشكانێكی سیاسی بوو‬ ‫و ل��ەب��ااڵت��ری��ن ئ��اس��ت��ی ئ�����ەودا‪ -‬ه��ەم‬ ‫بەشكستخواردنی كۆمەڵگەی دیموكراسیش‬ ‫تەواوبوو‪.‬‬

‫واڵتە تازە‬ ‫سەربەخۆكانیش‬ ‫لەوبڕوایەدابوون‬ ‫كە نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫هەڕەشە لەسەر‬ ‫سەربەخۆییان‬ ‫دروستدەكات‪،‬‬ ‫لەرووی جێگیری‬ ‫ناوخۆوە‬

‫كەدەڵێت‪ :‬پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان‬ ‫ئاستی دیموكراسی ل��ەواڵت��ێ��ك‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫چارەنوسی كەمینەكاندا هەیە‪.‬‬ ‫خ��ودی كەمینەكان كەالیەنی سەرەكی‬ ‫ك��ۆم��ەڵ��ی ن��ەت��ەوەك��ان��ب��وون‪ ،‬رەخ��ن��ەی��ان‬ ‫لەمەدەگرت‪.‬‬ ‫ئەمانە خ��وازی��اری ئ��ەوەب��وون ئ��ازادی‬ ‫رەخنەگرتنیان هەبێت‪ ،‬كەخودی رێكخراوی‬ ‫كۆمەڵی نەتەوەكان‪ ،‬نەبێتە بەردی بناغەی‬ ‫لێكدانەوەی قەومی‌و دابەشكردنی زیاتری‬ ‫دەوڵەتەكانیان‪.‬‬ ‫ناكۆكی ئەمانە لەگەڵ رێكخراوی كۆمەڵی‬ ‫نەتەوەكان‪ ،‬لەئاستی واڵتاندانەبوو‪ ،‬بەڵكو‬ ‫كەمینەكان بنچینەی ناكۆكی بوون‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫كۆمەڵی نەتەوەكانیاندا‪.‬‬ ‫سەرئەنجام‪ -‬بەتایبەت دوای هیتلەر‪،‬‬ ‫ب����اوەڕی ت��ون��دڕەو ل��ەن��او كەمینەكان‪،‬‬ ‫لەالیەن واڵتانی‪ ،‬وەك‪ :‬ئەڵمانیا‪ ،‬نەمسا‪،‬‬ ‫ب��وڵ��گ��اری��او ه��ەن��گ��اری��ا‪ ،‬ب��ەورت��رب��وو و‬ ‫بووەهۆی چاوەپیاخشاندنەوەی بنەڕەتی‬ ‫لەپەیماننامەی ڤێرسای‪.‬‬

‫هەڵسەنگاندنی سیستمی نەتەوەیەكگرتووەكان‬ ‫لەرووی مافی نێودەوڵەتی‪ :‬پەیماننامەو‬ ‫جاڕنامەكانی ن��ەت��ەوە یەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫تەوەری سەرەكی نین‪ ،‬بەڵكو تەنها هەندێ‬ ‫مافی بۆكەسانی ژێ��ردەس��ت‪ ،‬دانیشتوانی‬ ‫كەمیینەی مەزهەبی‌و نەژادی‪ ،‬لەخۆدەگرێت‪.‬‬ ‫سیستمی كۆمەڵی نەتەوەكان رەوشێكی‬ ‫گشتی‌و سەرتاسەری نەبوو‪ ،‬ئەوكەسانەی‬ ‫رێككەوتننامەكانیان دەنوسی باسی ئەو‬ ‫بنەما یاساییانەیان نەدەكرد‪ ،‬كەجیهانی‬ ‫بێت‪ ،‬تەنانەت پێشنیاریشیان نەكردوە‪،‬‬ ‫بەڵكو ئەم سیستمە رەنگدانەوەی مێژوو و‬ ‫ئەزمونی ئەوروپا بوو‪.‬‬ ‫ئەم كارنامەیە هاوشان لەگەڵ رەوشی‬ ‫داگ��ی��رك��اری‌و سیستمی قەومییەتی ژێر‬ ‫چاودێرێتی كۆمەڵی نەتەوەكان دەهاتەوە‪.‬‬ ‫ه��ەن��وك��ەش پێویستە چەمكی مافی‬ ‫م��رۆڤ‪ ،‬لەئەنگیزەی هێرشی نازییەكان‬ ‫ب��ۆس��ەر ج��ول��ەك��ەك��ان‪ ،‬ه��ەم��وو پاكتاوە‬ ‫زەگەزییەكانیتر‪ ،‬هەڵبهێنجرێت‪.‬‬ ‫قەدەغەكردنی ئ��ەم ك��ردەوان��ە‪ ،‬بەپێی‬ ‫پڕێنسیپی مافی نێودەوڵەتی‪ ،‬پێویستی‬ ‫بەچەمكی واب����وو‪ ،‬ب���ەاڵم لەپرێنسیپی‬ ‫نەتەوەیەكگرتووەكاندا بوونی نەبوو و نییە‪.‬‬ ‫لەالیەكیترەوە‪ ،‬ناتەبایی قەومی‌و‬ ‫م��ەزه��ەب��ی واڵت���ان‪ ،‬ن��ەب��وون��ی زەم��ان��ەت‬ ‫بۆئەوەی زۆرینەی فەرهەنگی كەمینەكان‪،‬‬ ‫رێزی لێبگیردرێت‪.‬‬ ‫درێ����ژەدان بەپاراستنی كەمینەكان‬ ‫بەكردەكارێكی پێویست دان��را‪ ،‬بۆیە دوای‬ ‫جەنگی جیهانی دووەم‪ ،‬مافی كەمینەكان‬ ‫خرایەپااڵ مافی مرۆڤەوە‪.‬‬ ‫بەپێی بەدواداچوونی سكرتێری گشتی‬ ‫نەتەوەیەكگرتووەكان‪ ،‬لەساڵی (‪)1950‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪115‬‬


‫گرنگیدان بەمافی كەمینەكان لەشەڕی‬ ‫جیهانی یەكەوە تاماوەیەك رووب��ەڕووی‬ ‫پەراوێزی بۆتەوە‪.‬‬ ‫ك����اری����گ����ەری‌و ئ���اك���ام���ی ج��ەن��گ‪،‬‬ ‫هەڵوەشانەوەی كۆمەڵی نەتەوەكان‪ ،‬البردنی‬ ‫ئەو پەیماننامانەی كەوابەستە بەكەمینەكان‬ ‫بوون‪ ،‬لەبەرخاتری دانان‌و بەڕێوەچوونی‬ ‫پرێنسیپی نەتەوەیەكگرتووەكان بوو‪.‬‬ ‫هەڵوەشانەوەی ئاشكرای جاڕنامەكان‪،‬‬ ‫ب��ەه��ۆی دەن���گ���دان ب���ەم���ادەی واب��ەس��ت��ە‬ ‫بەمافی مرۆڤ ‌و ئازادییە سەرەكییەكان‪،‬‬ ‫لەپەیماننامەی ئاشتی ساڵی (‪)1947‬و‬ ‫جێگۆڕكەو گواستنەوەی دانیشتوان‪ ،‬بەهۆی‬ ‫كاریگەرییەكانی جەنگی جیهانی دووەمەوە‪،‬‬ ‫هۆكاری ئەم پەراوێزبوونە بوون‪.‬‬ ‫بەشی دووەم‬ ‫مافی ژیان‬ ‫پێناسەی ژیان(*)‬ ‫ب��وون‪ ،‬چەمكێكە ب��ەالی هەمووانەوە‬ ‫مانایەكی تایبەتی هەیە‪.‬‬ ‫لەوانەیە كەسێك هەبێ‪،‬یان نەبێ‌‪،‬‬ ‫نەبوونی كەسێك مەرگی ئەو دەگەیەنێت‪.‬‬ ‫ژیانی یەك كۆمەڵ‪ ،‬وەك گروپێكی كەمینە‪،‬‬ ‫لەبوونی تاكەكەسەكانی ئەودایە‪.‬مردنی‬ ‫ئەندامانی ئەوگروپە ناتوانێت ببێتەهۆی‬ ‫ل��ەن��اوچ��وون��ی ئ��ەو گ��روپ��ە‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫زیانیشی پێدەگەیەنێت‪.‬‬ ‫یەك گروپی كەمینە‪ ،‬ژیانێكی تریشی‬ ‫هەیە كە وابەستە بەنفوزی ئەندامەكانێتی‌و‬ ‫لەچوارچێوەی زمان‪ ،‬فەرهەنگ‪ ،‬مەزهەب‪،‬‬ ‫هەستی هاوبەشی مێژوویی‌و چارەنوسی‬ ‫هاوبەشدا خۆی دەبینێتەوە‪.‬‬ ‫ێ ئ��ەم (ژی���ان)ە دەتوانین بڵێین‪:‬‬ ‫بەب ‌‬ ‫ئەندامانی ئەوگروپە زیندون‪ ،‬بەاڵم خودی‬ ‫گروپەكە زیندونین‌و شوێنی خۆیان بۆ‬ ‫شتێكیتر چۆڵكردووە‪(.‬دەشێ گروپێكی تازەی‬ ‫بچوكتر‪ ،‬یان گەورەتربێت)‬ ‫ل��ەن��اوچ��وون��ی ی���ەك گ���روپ ب��ەه��ۆی‬ ‫كوشتاركردنی ئەندامەكانییەوە‪ ،‬لەبواری‬ ‫مافی سزایی نێودەوڵەتیدا‪ ،‬جێگای باس و‬ ‫بەدواداچوونە‪ ،‬ئەگەرچی هەموو توێژینەوەی‬ ‫ی��اس��اك��ان��ی ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی وابەستەنین‬

‫‪116‬‬

‫رەوشی ناسینی‬ ‫پاكتاوی رەگەزی‪،‬‬ ‫وەك تاوانێك‬ ‫دەگەڕێـتەوە بۆ‬ ‫رۆژگاری دەنگدان‬ ‫لەسەربنەمای‬ ‫باڵوكراوەی دادگای‬ ‫نونیرگ‬

‫بەپاراستنی گروپەكان‪ ،‬ئەمە لەكنوانسیۆنی‬ ‫قەدەغەكردنی پاكتاوی رەگەزیدا نوسراوە‪.‬‬ ‫ل��ەم رووەوە (ك�لاس��ر) دەڵ��ێ��ت‪ :‬ئەگەر‬ ‫هۆی لەناوچوون‌و قوربانی‪ ،‬نەژادی‪ ،‬یان‬ ‫مەزهەبی‪ ،‬یان ب��اوەڕی سیاسی ئەوكەسە‬ ‫ێ دەستگەیشتن بەبەرژەوەندی تر‪،‬‬ ‫بێت‪ ،‬بەب ‌‬ ‫ئەمكارە لەناو مافەكانی مرۆڤدا بەتاوان‬ ‫هەژماردەكرێت‪ ،‬لەكاتێكدا ئەگەر ئەمكارە‬ ‫بەمەبەستی لەناوبردنی تەواو‪ ،‬یان الوەكی‬ ‫بێت‪ ،‬پێیدەوترێت (پاكتاوی رەگەزی)‬ ‫ل����ەدرێ����ژەی ئ���ەم ب���ەش���ە‪ ،‬ئ��ام��اژە‬ ‫بەكنوانسیۆنی ق��ەدەغ��ەك��ردن��ی پاكتاوی‬ ‫رەگەزی‌و پاراستنی كەمینەكان دەكەین‪.‬‬ ‫كنوانسیۆنی قەدەغەكردن و س��زادان‪،‬‬ ‫لەساڵی (‪ )1938‬پاكتاوكردنی رەگ��ەزی‬ ‫قەدەغەكرد‪.‬‬ ‫یەكەم كنوانسیۆن بوو كەدوای جەنگی‬ ‫جیهانی ی��ەك��ەم‪ ،‬پاراستنی كەمینەكانی‬ ‫راگەیاندو كەوتە بەدواداچوون لەم رووەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەم كنوانسیۆنە بەشێكی لەمافی‬ ‫سزادانی نێودەوڵەتی پێكهێناو ئاماژەی‬

‫بەمافی كەمینەكانداوە‪.‬‬ ‫لەپێناسەكردنی پاكتاوی رەگەزی (لمكین)‬ ‫كە بۆیەكەمجار ئ��ەم وش��ەی��ەی لەزمانی‬ ‫یۆنانی بەمانای ن��ەژاد‪ ،‬لەبری چەمكی‬ ‫كوشتن بەكارهێناوەو دەڵێت‪ :‬پاكتاوكردنی‬ ‫رەگەزی بریتییە لەنەخشەدانانی هەمەجۆر‬ ‫بەئامانجی لەناوبردن‌و ریشەكێشكردنی‬ ‫گروپی قەومی‪ ،‬لەوانەیە ئامانجی دانانی‬ ‫ئەوپالنە هەرەسپێهێنانی بنیادی سیاسی‪،‬‬ ‫كۆمەاڵیەتی‌و ژیانی فەرهەنگی ‌و زمانی‪،‬یان‬ ‫هەستی میللی‌و مەزهەبی‪ ،‬ی��ان ئابوری‬ ‫گروپە قەومییەكان‌و سەرئەنجام نەهێشتنی‬ ‫ئاسایش‌و ساغی‌و شكۆمەندی‪ ،‬تەنانەت‬ ‫ژی��ان��ی ت��اك��ەك��ەس��ی ئ���ەوان���ەی س��ەرب��ەو‬ ‫گروپانەن‪ ،‬بێت‪.‬‬ ‫پاكتاوكردنی نەتەوەیەك‪ ،‬گروپێكی‬ ‫قەومی‪ ،‬نەك وەك تاكەكەس‪ ،‬بەڵكو وەك‬ ‫ئەندامی یەك گروپی قەومی سەردەگرێت‪.‬‬ ‫دوات����ر ئ���ەم ب��ەش��ەك��ان��ی پ��اك��ت��اوی‬ ‫س��ی��اس��ی‌و ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی‌و ف��ەره��ەن��گ��ی‌و‬ ‫ئ���اب���وری‌و ب��ی��ۆل��ۆژی��ك��ی‌و م��ەزه��ەب��ی‌و‬ ‫ئ��ەخ�لاق��ی‪ ،‬روون���دەك���ات���ەوەو ب��ەوج��ۆرە‬ ‫دەگاتە ئەوئەنجامەی تەنانەت لەسەردەمی‬ ‫ئاشتیشدا‪ ،‬بەتایبەت لەئەوروپا‪ ،‬چەندین‬ ‫گروپی تایبەت لەسەر سنوری واڵتان‪ ،‬وەك‬ ‫بێگانە دەژین‪.‬‬ ‫ج���ۆرێ���ك ل���ەگ���رژی ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی‬ ‫دروستدەبێت‌و سەرئەنجام یەك پەیماننامەی‬ ‫چەندالیەنە بۆپاراستنی كەمینەنەتەوەو‬ ‫مەزهەبی‌و نەژادییەكان‪ ،‬پێشنیاردەكەن‪.‬‬ ‫رەوش��ی ناسینی پاكتاوی رەگ��ەزی‪،‬‬ ‫وەك تاوانێك دەگەڕێـتەوە بۆ رۆژگ��اری‬ ‫دەنگدان لەسەربنەمای باڵوكراوەی دادگای‬ ‫نونیرگ‪ ،‬لەسەر ئەو ئاڕاستەیە ئەنجومەنی‬ ‫گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫ل��ەی��ەك��ەم دان��ی��ش��ت��ن��ی خ��ۆی��دا‪ ،‬ئ���ەوەی‬ ‫وەك بەرنامەی ك��اری خ��ۆی خستەڕوو‪،‬‬ ‫لەبڕیارنامەی ژم��ارە(‪)96( )1‬دا‪ ،‬تەئكیدی‬ ‫لەسەركردەوە‪ ،‬كەلەڕووی مافی نێودەوڵەتی‬ ‫(پاكتاو) تاوانێكەو دنیای شارستانییەت‬ ‫مەحكومی دەكات‪ ،‬ئەوكەسانەی ئەوتاوانە‬ ‫ئەنجامدەدەن‪ ،‬چ تاكەكەس‌و چ لێپرسراوانی‬ ‫رەس��م��ی‪ -‬ی��ان حكومەتەكان‪ ،‬دەب��ێ‌ سزا‬


‫بدرێن‪.‬‬ ‫بڕیارنامەی (‪)1‬ی(‪ )96‬پەسندكراوی‬ ‫یازدەهەمی دیسامبەری ساڵی (‪)1946‬ی‬ ‫ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانە‪،‬‬ ‫لەگەڵ مەحكومكردنی ئ��ەم ك��ردەوەی��ەدا‪،‬‬ ‫یاسادانانی میللی‌و هاوكاری نێودەوڵەتی‪ ،‬بۆ‬ ‫رێگەگرتن وسزادانی ئەمانە راگەیەندراوە‪-‬‬ ‫داوا لەئەنجومەنی كۆمەاڵیەتی‌و ئابوری‬ ‫كراوە رەشنوسێك بۆ رێساو بەندەكانی‪،‬‬ ‫پێشنیاری یەك كنوانسیۆن دابمەزرێنن‪.‬‬ ‫سزای كردنی ئەمجۆرە تاوانە‪ ،‬لەهەموو‬ ‫تاوانەكانی جەنگی ‌و‪...‬هتد‪ ،‬جیاوازبوو‪،‬‬ ‫كەدژ بەئاشتی دەكرێن‪.‬‬ ‫لەبەیانی ك��ۆت��ای��دا راش��ك��اوان��ە ئەم‬ ‫تاوانانەی ل��ەم كنوانیسۆنەدا باسكراوە‬ ‫ج��ی��اوازب��وون‪ ،‬ئ��ەو بەڵێننامەیە لەالیەن‬ ‫هەموو ئەندامانی نەتەوەیەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫بەكۆی گشتی دەنگیان لەسەردا‪.‬‬ ‫أـ ئەو گروپانەی شمولی ئەم كنوانسیۆنە‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫بەپێی م��ادەی دووەم��ی كنوانسیۆن‪،‬‬ ‫ق���ەدەغ���ەی پ��اك��ت��اوی رەگ�����ەزی‪ ،‬گ��روپ��ە‬ ‫ق��ەوم��ی��ی��ەك��ان‌و ن���ەژادەك���ان پێشگرتن‬ ‫ل��ەوت��اوان��ان��ەی كەنازییەكان ك��ردی��ان‪،‬‬ ‫ی��ان مەزهەبەكان دەی��ك��ەن‪ ،‬لەالیەن ئەم‬ ‫كنوانسیۆنەوە مەحكوم دەكرێت‪.‬‬ ‫بڕیارنامەی (‪)96()1‬ی ئەنجومەنی‬ ‫گ��ش��ت��ی‪ ،‬گ��روپ��ی میللی‌و ق��ەوم��ی‪ ،‬ن��او‬ ‫ناهێنێت‪ ،‬بەاڵم گروپە سیاسییەكان‌و هەموو‬ ‫گروپەكانیتر دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫سكرتێری گشتی ئەنجومەنەكەش‪،‬‬ ‫ئاماژە بەگروپەكانی نەژادی‌و میللی‌و زمانی‬ ‫ومەزهەبی‌و سیاسی‪ ،‬دەكات‪ ،‬بەاڵم باسی‬ ‫گروپی قەومی ناكات‪.‬‬ ‫ئ��ەوگ��روپ��ان��ەی ل��ەدەق��ی رەشنوسی‬ ‫كۆتاییدا ناویان هێندراوە‪ ،‬تایبەتمەندی‬ ‫ه��اوب��ەش��ان ه��ەی��ە‪ ،‬ك��ەب��ەالی كۆمیتەی‬ ‫شەشەمەوە‪ ،‬گروپی‪ :‬جیاوازو هەمیشەیی‬ ‫وجێگیرن و خاوەنی رەسەنایەتی هاوبەشن‪-‬‬ ‫ی��ان خ��اوەن��ی تایبەتمەندی هاوبەشی‬ ‫گشتیین‪ .‬ئەندامبوون ل��ەم گ��روپ��ان��ەدا‪،‬‬ ‫بەئارەزوو نەبووە‪ ،‬بەڵكو بەناچاری بووەو‬ ‫ئەم گروپانە بەپێودانگی بەرچاو وبەرجەستە‬

‫دەتوانرێت بنارسێت‪.‬‬ ‫ئ��ەو گروپانەی شمولی كنوانسیۆنی‬ ‫ق��ەدەغ��ەك��ردن��ی پ��اك��ت��اوی رەگ���ەزی���ن و‬ ‫دەی��ان��گ��رێ��ت��ەوە‪ ،‬ئ��ەوان��ەن كەلەهەموو‬ ‫بەڵگەنامەی ن��ەت��ەوە یەكگرتووەكاندا‪،‬‬ ‫پەیوەندیدارە بەپاراستنی كەمینەنەتەوەكان‪،‬‬ ‫ئاماژەی پێكراوەو تەنها جیاوازی ئەمانە‬ ‫لەالبردنی كەمینەدایە‪.‬‬ ‫‪2‬ـ��ـ ئ��ەوك��ردەوان��ەی بەپاكتاوكردنی‬ ‫رەگەزی هەژمار دەكرێن‪.‬‬ ‫مادەی (‪)2‬ی كنوانسیۆن‪ ،‬ئەم كردەوانە‬ ‫ب��ەت��اوان دادەن��ێ��ت‪ :‬جینۆسایدو پاكتاوی‬ ‫رەگەزی‪ ،‬بەپێی ئەم خااڵنەی خوارەوە‪:‬‬ ‫‪1‬ـ��ـ كوشتاركردنی ئەندامەكانی ئەو‬ ‫گروپە‪.‬‬ ‫‪2‬ــ زەبر لێدانی لەجەستەیی‌و دەرونی‪،‬‬ ‫لەئەندامانی ئەوگروپە‪.‬‬ ‫‪3‬ـ��ـ زەب��ر لێوەشاندن لەوگروپانە‪،‬‬ ‫لەرێگای گۆڕینی باری ژیانیان‪ ،‬بەئامانجی‬ ‫لەناوبردنی فیزیكی بەشێك لەوگروپانە‪،‬‬ ‫یان هەموویان‪.‬‬ ‫‪ 4‬بەسەرداسەپاندنی هەندێ رێوشوێنی‬ ‫بەزۆر‪ ،‬سەبارەت بەرێگانەدان لەزاوزێكردنی‬ ‫ئەوگروپانەو كۆنترۆڵكردنی‪.‬‬ ‫‪5‬ـ��ـ گواستنەوەو گۆڕینی ناسنامەی‬ ‫بەزۆری مندااڵنی ئەوگروپە‪ ،‬بۆ گروپەكانیتر‪.‬‬ ‫خاڵی یەكەم هەتا سێیەم بەپاكتاوی‬ ‫ل��ەش‪ -‬ی��ان ماددییە‪ ،‬خاڵی چوارەمیش‬ ‫ب��ەپ��اك��ت��اوی بیۆلۆژیكی‪ ،‬ی��ان ژی��ان��ە‪،‬‬ ‫ئەمەی دواتریشیان‪ ،‬پاكتاوی فەرهەنگی‬ ‫پێدەگوترێت‪.‬‬ ‫ئەم پرۆسەیە دەبێتەهۆی لەناوبردنی‬ ‫ئەوگروپە‪ ،‬وەك یەك یەكەی فەرهەنگی‪،‬‬ ‫كەلەماوەیەكی كورتدا دەبێت‪.‬‬ ‫م������ادەی ی��ەك��ەم��ی ك��ن��وان��س��ی��ۆن‪،‬‬ ‫پێشنیاركراوی سكرتێری گشتی‪ ،‬پاكتاوی‬ ‫فەرهەنگی بەمشێوەی خوارەوە پێناسەدەكات‪.‬‬ ‫لەناوبردنی تایبەتمەندی ئەوگروپە‬ ‫لەرێگای‪:‬‬ ‫‪1‬ــ گۆڕینی ناسنامەی مندااڵن بەزۆر‪ ،‬بۆ‬ ‫گروپیتر‪.‬‬ ‫‪2‬ـ��ـ الب��ردن‌و دورخستنەوەی ب��ەزۆری‬ ‫سیستماتیكی ئ��ەو كەسانەی كەنوێنەری‬

‫فەرهەگی گروپێكن‪.‬‬ ‫‪3‬ــ قەدەغەكردنی بەكارهێنانی زمانی‬ ‫میللی‪ ،‬تەنانەت لەقسەكردنی ناوخۆشیاندا‪.‬‬ ‫‪4‬ـ����ـ ل���ەن���اوب���ردن���ی ب��ەب��ەرن��ام��ەی‬ ‫ك��ت��ێ��ب‌و ب�ڵ�اوك���راوە‪ ،‬ك��ەب��ەزم��ان��ی ئ��ەو‬ ‫نەتەوەیە باڵوكراوەتەوە‪ ،‬یان رێگاگرتن‬ ‫لەباڵوكردنەوەی كتێب‌و‪...‬هتد‪ ،‬بالوكراوەی‬ ‫تازە‪ -‬یان نوسینی ئایینی‪.‬‬ ‫‪5‬ـ��ـ بەرنامە داڕش��ت��ن بۆخراپكردنی‬ ‫شوێنەوارە دێرینەكانی ئ��ەو نەتەوانەو‬ ‫بەكارهێنانی بۆ بێگانەكان‪.‬‬ ‫‪6‬ـ����ـ خ���راپ���ك���ردن‌و ل���ەن���اوب���ردن‌و‬ ‫پ��ەرش��ك��ردن��ەوەی بەڵگەو شتی بەبەهای‬ ‫مێژوویی‌و هونەری‪ ،‬یان مەزهەبی‪ ،‬یان‬ ‫ئ��ەو شتانەی كەلەمەراسیمی مەزهەبیدا‬ ‫بەكاردەبرێن‪.‬‬ ‫كۆمیتەی تایبەت لەمادەیەكی جیای‬ ‫پ��اك��ت��اوی ف��ەره��ەن��گ��ی‪ ،‬ئ���اوا پێناسەی‬ ‫ف��ەره��ەن��گ دەك����ات‪ :‬ل��ەم كنوانسیۆنەدا‬ ‫(جینۆساید) بریتییە لەهەركارێكی ئەنقەست‬ ‫كەبەئامانجی لەناوبردنی زمان‪ ،‬ئاین‪ ،‬یان‬ ‫فەرهەنگی یەك نەتەوە‪ ،‬گروپێكی نەژادی‪،‬‬ ‫یان مەزهەبی دەكرێت‌و دەگرێتەوە‪ ،‬وەك‪:‬‬ ‫‪1‬ـ ق��ەدەغ��ەك��ردن��ی زم��ان��ی گروپێك‬ ‫لەگفتوگۆی رۆژانە‪ ،‬یان لەقوتابخانەكاندا‪،‬‬ ‫رێگەگرتن ل��ەچ��اپ‌و ب�ڵاوك��راوەو كتێب‪،‬‬ ‫بەزمانی ئەو كەمینەیە‪.‬‬ ‫‪2‬ـ نەهێشتن‌و البردنی كتێبخانەكان‪،‬‬ ‫مۆزەخانەكان‪ ،‬قوتابخانە‪ ،‬دام���ەزراوەو‬ ‫شتەدێرینەكانی ئەوكەمینەیە‪.‬‬ ‫كۆمیتەی شەشەمی ئەنجومەنی گشتی‬ ‫بەدورو درێژی باسی لەپاكتاوی فەرهەنگی‬ ‫كردووەو دیاریكردوە‪ ،‬چ سزادانێك بۆئەمانە‬ ‫دان��راوە‪ ،‬كەدەبێتەهۆی پاكتاوی گروپێكی‬ ‫ئەتنیكی لەپای لەناوبردنی جەستەیی‪،‬‬ ‫ئەو بۆچوونە بەهۆی ناكۆكی لەسەر ئەم‬ ‫پێشنیارانە هاتەپێش‪ ،‬بۆیە ئەم كۆمیتەیە‬ ‫بڕیاریدا ئەم مادەیە لەكنوانسیۆنەكەدا‬ ‫الببات‪.‬‬ ‫ب‪ -‬ئامانج لەپاكتاوی رەگەزی‬ ‫ل��ەك��ۆم��ی��ت��ەی ش��ەش��ەم��دا پێشنیاری‬ ‫ئەوەكرا ‪،‬كەئامانج لەلەناوبردنی گروپێك‪،‬‬ ‫جیاوازە لەدیاریكردنی جیاوازی پاكتاوی‪،‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪117‬‬


‫بەكوشتن‪،‬لەبەرئەمە ئ��ەوك��ردەوان��ەی بۆ‬ ‫لەناوبردنی بەشێك‪ ،‬یان هەموو كەمینەیەك‬ ‫دەك��رێ��ن‪ ،‬ن��اون��راوە پاكتاوی رەگ���ەزی‪،‬‬ ‫ئەوكردەوانەی كەبەئامانجی نەپاراستن‪،‬‬ ‫یان رێگاگری لەبەرەوپێشچوونی قەومی‌و‬ ‫ن��ەژادی‌و مەزهەبی‪ ،‬ئەوگروپانە دەكرێت‪،‬‬ ‫بەپاكتاو هەژماردەكرێت‪.‬‬ ‫وەك چۆن لەكنوانسیۆنی جینۆسایددا‬ ‫نوسراوە‪( ،‬ژیان) یەك چەمكی بەرتەسكە كە‬ ‫تەواو وپڕاوپڕ مانای راستەقینەی ئەو گروپە‬ ‫بۆ بەرەوپێشچوون‌و پێشكەوتن‪ ،‬ناگەیەنێت‪.‬‬ ‫لێپرسراوێتی تاكەكەس‬ ‫مادەی چوارەمی كنوانسیۆن‪ ،‬بنەمای‬ ‫لێپرسراوێتی تاوانباری تاكەكەسەكان‬ ‫بەمجۆرەی خ���وارەوە شیدەكاتەوە‪ :‬ئەو‬ ‫كەسانەی هەڵدەستن بەپاكتاوی رەگەزی‪-‬‬ ‫یان ئەوكارانە دەكەن‪ ،‬كەلەمادەی سێیەمی‬ ‫كنوانسیۆندا ئاماژەیان پێكراوە‪ ،‬پێویستە‬ ‫سزا بدرێن‪ ،‬تەنانەت ئەوكەسانە ئەگەر‬ ‫بەپێی دەس��ت��وری بنچینەیی خ��ۆی��ان‪،‬‬ ‫دەسەاڵتدارانی دەوڵ��ەت‪ -‬یان لێپرسراوی‬ ‫رەسمی‪ -‬یان بەرپرسبن‪.‬‬ ‫ل��ەك��ۆم��ی��ت��ەی ش��ەش��ەم��دا ه��ەوڵ��درا‬ ‫لێپرسراوێتی تاوانكاری دەوڵەتەكانیش‬ ‫دیاریبكرێت‪ ،‬ئەمە پێشنیاركرا‪.‬‬ ‫لێپرسراوێتی جینۆساید‪ ،‬نەك هەرتەنها‬ ‫كەسەكان‌و دامەزراوە تایبەتییەكان‪ ،‬بەڵكو‬ ‫واڵت‌و حكومەت‌و ئۆرگان‪ -‬یان لێپرسراوانی‬ ‫ئەم دەوڵەتانەش كەدەستیان لەوەدا هەیە‪،‬‬ ‫لەخۆبگرێت‪،‬بەاڵم ئەم پێشنیارە لەبەرچەند‬ ‫هۆیەك رەتكرایەوە‪،‬بۆیە لەسەربنەمای ئەو‬ ‫پێشنیارەی كەلەدادگای سەربازی نورنبرگ‬ ‫دەرچووە‪ ،‬تەنها تاوانی كەسەكان‪ ،‬سزای‬ ‫بۆدانراوە‪ ،‬نەك واڵتەكان‪.‬‬ ‫بەپێی بڕیارەكانی كنوانسیۆن‪ ،‬ئەو‬ ‫تاوانەی كەدژ بەمافی نێودەوڵەتی دەكرێن‪،‬‬ ‫تەنها لەالیەن مرۆڤەكانەوە ئەنجام دەدرێت‪،‬‬ ‫نەك لەالیەن بوونەوەری خەیاڵی‌و نادیار(*)‪.‬‬ ‫كەواتە تەنها بەسزادانی ئەوكەسانەی‬ ‫ك��ەئ��ەم ت��اوان��ان��ە دەك����ەن‪ ،‬دەت��وان��رێ��ت‬ ‫ب��ڕی��ارەك��ان��ی مافی ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی لەنێو‬ ‫بهێندرێن‌و بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە‪.‬‬ ‫بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی كنوانسیۆنی‬

‫‪118‬‬

‫پاكتاوی رەگ���ەزی‪ ،‬تەكبیری لۆكاڵی‌و‬ ‫نێودەوڵەتی بەمشێوەی خوارەوە دارێژراوە‪:‬‬ ‫ا‪ -‬قانونەكانی ناوخۆیی‪.‬‬ ‫بەپێی م��ادەی پێنجەمی كنوانسیۆن‌و‬ ‫ه��ەم��وو الیەنگرانی ئ��ەم پەیماننامەیە‪،‬‬ ‫ئ���ەوەی���ان دەك��ەوێ��ت��ە ئ��ەس��ت��ۆ ك��ەق��ان��ون‬ ‫داڕشتنی پێویست‪ ،‬بەپێی یاساكانی خۆیان‬ ‫بۆبەڕێوەبردنی بنەماكانی كنوانسیۆن‪،‬‬ ‫بەتایبەت دانانی سزای توند لەبەرامبەر ئەو‬ ‫كەسانەی ئەمجۆرە تاوانانە ئەنجامدەدەن‪.‬‬ ‫واڵتانی ئەندام سەبارەت بەجێبەجێكردنی‬ ‫ئەم بڕیارانەی كنوانسیۆن‪ ،‬لەسەرئاستی‬ ‫لۆكاڵیدا خاوەنی ئازادی بەرچاویان هەیە‪،‬‬ ‫بەجۆرێك كەدادگای واڵتانی ئەندام تێیدا‪،‬‬ ‫بەشێوەی جۆراوجۆر‪ ،‬ئەوتاوانەی كەقابیلی‬ ‫سزادانە‪ ،‬بەپێی یاسایی سزادانی خۆیان‬ ‫داڕێژنەوە‪ ،‬راڤەی ئەمەبكەن‪ ،‬كنوانسیۆن‪،‬‬ ‫ی��ەك ی��اس��ا دارێ���ژێ ك��ەی��ەك ئاڕاستەی‬ ‫دیاریكراو پێشنیارناكات‪.‬‬ ‫ب‪ -‬دروستكردنی دادگای دەسەاڵتدار‬ ‫بەپێی م��ادەی شەشەمی كنوانسیۆن‪،‬‬ ‫ئەوكەسانەی تاوانی پاكتاویان ئەنجامداوە‪،‬‬ ‫ێ لەدادگایەكی خاوەن دەسەاڵتی ئەو واڵتە‬ ‫دەب ‌‬ ‫كەلەخاكی ئەودا ئەوتاوانە روویداوە‪،‬یان‬ ‫ل��ەی��ەك دادگ���ای س��زادان��ی نێودەوڵەتی‪،‬‬ ‫كەئەندامانی كنوانسیۆن لەدەسەاڵتدارێتی‬ ‫ئەو رازیبن‪ ،‬دادگایكردنەكە بەڕێوەبچێت‪،‬‬ ‫ب���ەاڵم ئ��ەودەوڵ��ەت��ەی ت��اوان��ەك��ەی تێدا‬ ‫ڕوویداوە‪ ،‬لەپێشترە كەدادگاییكردنەكەی تێد‬ ‫ئەنجامبدرێت‪.‬‬ ‫سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫چەمكی شایستەبوون‪ ،‬یان سزادان بەبەباشتر‬ ‫دەزان��ێ��ت‪ ،‬كەبەپێی ئ��ەوە واڵتانی ئەندام‬ ‫لەم پەیمانەدا‪ ،‬راستەوخۆ ئەوكەسانەی‬ ‫لەسەرخاكی واڵت��ەك��ان��ی��ان ت��اوان��ی لەم‬ ‫شێوەیان ئەنجامداوە‪ ،‬دادگایی‌و سزابدرێن‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا ئ��ەن��دام��ان��ی كنوانسیۆن‪،‬‬ ‫پێویستە لەسەرشانیان سەرپێچیكەران‬ ‫لەپرێنسیپەكانی ئەم كنوانسیۆنە‪ ،‬لەپانتایی‬ ‫بواری قەزایی خۆیاندا‪ ،‬بەلەبەرچاونەگرتنی‬ ‫نەتەوەكان‪ -‬یان ئەوشوێنەی كەتاوانەكەی‬ ‫تێدا ئەنجامدراوە‪ ،‬سزابدەن‪.‬‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئ��ەم��ەش��دا ه��ەت��ا ه��ەن��وك��ەش‬

‫دادگایەكی سزادانی نێودەوڵەتی‪ ،‬بەوئامانجە‬ ‫دانەمەرزاوە(*)‪.‬‬ ‫وادیارە پاراستن‌و پشتگیری تەواو لەناو‬ ‫رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكاندا‪ ،‬بۆئەم‬ ‫مەسەالنە پشتیوانی تەواوی لێدەكرێت‪.‬‬ ‫ج‪ -‬م��اف��ی پ��ەن��اب��ردن ب��ۆ ئ��ۆرگ��ان��ە‬ ‫دەسەاڵتدارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان‪.‬‬ ‫بەپێی م���ادەی (‪)8‬ی كنوانسیۆن‪،‬‬ ‫قەدەغەكردنی ئەشكەنجە‪ ،‬واڵتە ئەندامەكانی‬ ‫دەتوانن داوا لەوئۆرگانە خاوەن دەسەاڵتەی‬ ‫نەتەوەیەكگرتووەكان بكەن‪ ،‬هەتا بەپێی‬ ‫جارنامەی رێكخراوی نەتەوەكان‪ ،‬هەرجۆرە‬ ‫كارێك كەبۆپاكتاوێكی رەگەزی‪ ،‬یان هەموو‬ ‫ئەوبڕگانەی كەلەمادەی (‪)3‬دا هاتووە‪،‬‬ ‫بگەیەنن و سكااڵی لەسەر تۆماربكرێت‪.‬‬ ‫ئ��ەم م��ادەی��ە ب��ەڕواڵ��ەت میكانیزمی‬ ‫بنچینەیی‌و گرنگی بەكاربردنی كنوانسیۆنەكە‬ ‫هەژماردەكرێت‪.‬‬ ‫مادەی ناوبراو‪ ،‬هەروەها دەستتێوەردانی‬ ‫نەتەوەیەكگرتووەكان‪ ،‬بۆ پێشگیری‌و رێگری‬ ‫پاكتاوكردنی رەگەزی‪ ،‬بەمەشروع دەزانێت‪.‬‬ ‫د‪ -‬رۆڵی دادگای سزای نێودەوڵەتی‬ ‫بەپێی مادەی (‪)9‬ی كنواسیۆن‪ ،‬ناكۆكی‬ ‫لەنێوان ئەندامانی كنوانسیۆن‪ ،‬لەسەر‬ ‫راڤ��ەك��ردن و ب��ەڕێ��وەب��ردن و ئەنجامدانی‬ ‫بڕیارەكانی كنوانیسیۆن‪ ،‬بەتایبەت پاكتاوی‬ ‫رەگەزی‌و ئەوتاوانانەی كەلەبڕگەكانی مادەی‬ ‫(‪)3‬دا هاتووە‪ ،‬كەهەریەك لەئەندامەكان‬ ‫داواب���ك���ەن‪ ،‬بچنەوە الی دادگ���ای س��زای‬ ‫نێودەوڵەتی‪.‬‬ ‫ئایا قەدەغەكردنی پاكتاوی‪ ،‬هەموو‬ ‫واڵت��ان دەگرێتەوە؟ ب��ەوەی هەندێك واڵت‬ ‫نەهاتوون لەم رێكخراوەدا ببن بەئەندام‪ ،‬ئایا‬ ‫بڕگەیەو مادەكانی ناو ئەو پەیماننامەیە‪،‬‬ ‫ئەو والتانەش دەگرێتەوە كەئەندام نین؟‬ ‫راگەیەندراوی دیوانی دادگای سەربازی‬ ‫نێودەوڵەتی نورنبرگ‪ ،‬لەم پەیوەندییەدا‬ ‫ێ جۆر سەرپێچیكاری دیاریكردون‪:‬‬ ‫س‌‬ ‫‪1‬ــ تاوان دژ بەئاشتیكردن‪،‬‬ ‫‪2‬ــ تاوانی جەنگ‪،‬‬ ‫‪3‬ــ تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی‪،‬‬ ‫س��ەب��ارەت بەمە (ش��ول��ب) ئ��اوا باس‬ ‫لەدەستوری دادگ��ای سزادانی نێودەوڵەتی‬


‫نورنبرك دەك���ات‪ :‬وەك چ��ۆن لەبەیانی‬ ‫لەندەنیشدا هاتووە‪ ،‬قانونی پەیوەست‬ ‫بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی‪ ،‬بەردی بناغەی‬ ‫سیستمی س��زادان��ی نێودەوڵەتیی نییەو‬ ‫ناتوانرێت بەشێوەیەكی یەكسان لەكاتی‬ ‫ئاشتی‌و جەنگدا جێبەجێبكرێت‪ ،‬سەرئەنجام‬ ‫ناتوانرێت بەرگری لەمافی مرۆڤ بكات‪،‬‬ ‫لەهەر كۆمەڵگەیەكی مەدەنی‌و لەبەرامبەر‬ ‫هەموواندا‪ ،‬لەمانەش ئ��ەو دەوڵەتانەی‬ ‫كەئەو كەسە تاوانبارانە دەپارێزن‌و بەرگریان‬ ‫لێدەكەن‪.‬‬ ‫بەتێگەیشتن لەمادەكانی دادگای سزای‬ ‫نێودەوڵەتی نورنبرگ‪ ،‬چەمكی (تاوان) كەدژ‬ ‫بەمرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت‪ ،‬سنوردارن‪.‬‬ ‫قانونی پەیوەست بەم تاوانانە‪ -‬بەرهەمی‬ ‫جەنگن‪ ،‬كەلەسەرەتا نەك بەشێوەیەكی‬ ‫سنوردار بۆپاراستنی دانیشتوانی بیانی‬ ‫ێ لەو واڵتانەدا دانراوە‪.‬‬ ‫نیشتەج ‌‬ ‫وات��ا‪ :‬دەستدرێژییەكانی كەلەالیەن‬ ‫لێپرسراوان‌و دەوڵەتەكانەوە دەكرێتەسەر‬ ‫نیشتەجێبوانی بیانی لەو واڵتەدا‪.‬‬ ‫ج��ارن��ام��ەی نورنبرگ پێشكەوتنێكی‬ ‫بەرچاوی بەخۆیەوە بینی‪ ،‬مافی سزایی‬ ‫نێودەوڵەتی هێنایەكایە‪.‬‬ ‫سنورداركردنی تاوان دژ بەمرۆڤایەتی‬ ‫كەپەیوەندیدار بەجەنگە‪ ،‬بەهۆی مادەی‬ ‫قانونی (‪)10‬ی شورای كۆنترۆڵەوە كەلە(‪)20‬‬ ‫ی دیسەمبەری ساڵی(‪ )1945‬بۆ ئەڵمانیا‬ ‫دەنگی لەسەردرا‪ ،‬لەمجۆرە پێناسەكردنەی‬ ‫تاوانكاری الدرا‪.‬‬ ‫لەالیەكیترەوە لەسەربنەمای زاراوەو‬ ‫واتا گەیاندنەكانی پێشەكی ئەو‪ ،‬قانونی‬ ‫ژمارە (‪)10‬ی ناوبراوە‪ ،‬بۆیە دەنگی بۆدرا‬ ‫كەجارنامەی نورنبرگ رۆڵێكی یاسایی‬ ‫وەرگرت‪.‬‬ ‫بڕیارنامەی (‪)1‬ی (‪)96‬ی ئەنجومەنی‬ ‫گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانیش پاكتاوی‬ ‫رەگ��ەزی جیا لەم كنوانسیۆنە‪ ،‬مەحكومی‬ ‫پاكتاوی رەگ��ەزی دەك��ات‪ ،‬ریزبەندكردنی‬ ‫ئ���ەوت���اوان���ە‪ ،‬ت����ەواو ب��ەج��ی��ادان��راوە‪،‬‬ ‫لەهەرجۆرە شەڕێكی بەسەردا سەپێندراوانەو‬ ‫تاوانی جەنگ‪ ،‬نوێنەرانی هەموو واڵتانی‬ ‫ئەندامی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‪،‬‬

‫كۆمیتەی شەشەمی‬ ‫ئەنجومەنی گشتی‬ ‫بەدورو درێژی‬ ‫باسی لەپاكتاوی‬ ‫فەرهەنگی كردووەو‬ ‫دیاریكردوە‪ ،‬چ‬ ‫سزادانێك بۆئەمانە‬ ‫دانراوە‪ ،‬كەدەبێتەهۆی‬ ‫پاكتاوی گروپێكی‬ ‫ئەتنیكی‬

‫بەپشتبەستن ب��ەم بەڵگانەو تێڕوانینی‬ ‫دادگ��ای سەربازی نورنبرگ‪ -‬بەپێی مافی‬ ‫نێودەوڵەتی پاكتاوی رەگ��ەزی بەكارێكی‬ ‫قانونی لەقەڵەمدەدەن‪.‬‬ ‫ل��ەت��ێ��ڕوان��ی��ن��ی ق��ەزای��ش��ەوە دادگ���ای‬ ‫س���زای ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی‪ ،‬تەئكید ل��ەس��ەر‬ ‫قەدەغەكردنی پاكتاوی رەگەزی دەكاتەوە‪،‬‬ ‫ئەو بۆچوونانەی لەم دادگایەدا سەبارەت‬ ‫ب��ەم��ە دەرچ������وون‪ ،‬ج��گ��ەل��ەپ��ت��ەوك��ردن‌و‬ ‫بەرەوپێشبردنی بنەماكانی بڕیارنامەی‬ ‫(‪1‬ی (‪ )96‬بڕیاری جیهانگیربوونی پاكتاوی‬ ‫رەگەزی‌و جینۆساید دەركرا‪.‬‬ ‫دۆزی م��اف��ی م���ەرج���دار‪ ،‬ه��ەروەه��ا‬ ‫لەمەسەلەی كۆمپانیای (بارسلونا تراكشن)‬ ‫ی��ش رای��گ��ەی��ان��د‪ ،‬بێگومان جینۆساید‬ ‫لەسەربنەمای مافی نێودەوڵەتی وەك‬ ‫یەك ت��اوان (‪ )crime‬بەرەسمی ناسراوەو‬ ‫بەڵێنی ئەو واڵتانەی لەبەرامبەر كۆمەڵگەی‬ ‫نێودەوڵەتی‌و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیدا‬ ‫وەك بەڵێندان لەبەرامبەر ئەوانیتر (‪Erga-‬‬ ‫‪ )omnes‬سەیردەكرێت‪.‬‬

‫تێزی پەیوەندی قەدەغەكردنی جینۆساید‬ ‫ل��ەگ��ەڵ بنەماكانی م��اف��ی ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی‬ ‫لەمادەكانی(‪53-‬‬ ‫نەتەوەیەكگرتووەكان‪،‬‬ ‫‪)64‬ی كنوانسیۆنی ساڵی (‪)1969‬ی ڤێننا‪،‬‬ ‫كەسەبارەت بەڕەنگدانەوەو پەیڕەوكردنی‬ ‫بڕگەكانی بەسترا‪ ،‬بەڕێوەچوو‪.‬‬ ‫بەپێی م��ادەی(‪ )64‬كەدوا رێسای جددی‬ ‫لەمافی نێودەوڵەتی گشتیدا دروستبێت‪،‬‬ ‫هەموو ئ��ەو بەڵێننامانەی كەلەگەڵ ئەم‬ ‫یاسایانەدا نەیەنەوە‪ ،‬هەڵدەوەشێنەوە‪.‬‬ ‫ئەم بنەمایانەش رێسای تایبەتمەندیان‬ ‫نییە‪ ،‬لەهەمانكاتیشدا لەشیكارییەكانی‬ ‫كۆمسیۆنی مافی نێودەوڵەتیدا هاتووە‪ :‬ئەو‬ ‫بەڵێننامانەی پەیوەندیدار بەئەنجامدانی‬ ‫تاوانی وەك‪ :‬بازرگانیكردن بەكۆیلەكان و‬ ‫چەتەی دەریایی‪،‬یان پاكتاوی رەگ��ەزی‪،‬‬ ‫ناكۆكن لەگەڵ یاساو رێسای نێودەوڵەتی‪.‬‬ ‫‪4‬ـ ئ��ەو قانونانە پێویستە لەمافی‬ ‫نێودەوڵەتیدا پەیڕوبكرێت‪ ،‬كەبریتین لەم‬ ‫ێ خاڵەی خوارەوە‪:‬‬ ‫س‌‬ ‫ا‪ -‬ئەو قانونانەی كەبۆ پاراستنی مافە‬ ‫بنەڕەتییەكانی هەموو تاكەكەسێك دانراون‪.‬‬ ‫ب‪ -‬ئەو قانونانەی كەبۆ قەدەغەكردنی‬ ‫زۆرو ستەم‌و پاراستنی ئاشتی دانراون‪.‬‬ ‫بەمشێوەیە ئەوپەیمانە بەستراوە‬ ‫لەنێوان دوو‪ -‬یان لەنێوان چەند واڵتێك بۆ‬ ‫هەاڵیسانی جەنگ‪ ،‬بەجۆرێك لەتاوان دژبە‬ ‫ئاشتی هەژماردەكرێت‪.‬‬ ‫ج‪ -‬گ��روپ��ی سێیەم ئ��ەو قانونانەن‬ ‫ك��ەب��ۆ پ��اراس��ت��ن��ی س��ەرب��ەخ��ۆی��ی واڵت��ان‬ ‫نوسراونەوە‪ ،‬بەمجۆرە ئەوپەیمانامەیە‬ ‫لەسەدەی هەژدەهەمدا بۆ دابەشبوون‌و پارچە‬ ‫پارچەبوونی پۆلۆنیا‪ ،‬بەپێچەوانەی رێسای‬ ‫مافی نێودەوڵەتییە‪)*( .‬‬

‫سەرچاوە‬ ‫ حقوق بین المللی و حقوق اقلیها‬‫‪،‬پ��ات��ری��ك ت��ورب��ن��ری ‪،‬ب��ۆف��ارس��ی‪ :‬أزیتا‬ ‫شمشادی‪ -‬علی اكبر اقایی‪ ،‬چای دوم‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪119‬‬


‫الی قەرەجەكان دزیكردن بە هونەرێكی گەورە دەژمێردرێت و‬ ‫رەوابوونی دزییەكەیان بۆ حیكایەتی سەردەمی عیسا دەگێڕنەوە‬

‫ژیانی قەرەجەكان لە ئەوروپا‬ ‫ئا‪ :‬حسێن ساڵح‬

‫بــ‬

‫بە گوێرەی لێكۆڵینەوەی بیرمەندانی بواری مرۆڤناسی و رەچەڵكناسی‪ ،‬قەرەجەكان تیرەیەكن لە خەڵكانی باكوری هند‪،‬‬ ‫كە لە سەردەمانی زۆر كۆنەوە دەستە دەستە لە نیشتمانی خۆیانەوە كۆچیانكردوە و بە سەرتاسەری جیهاندا باڵوبوونەتەوە‪،‬‬ ‫لە هەر شوێن و جێگایەك بە هۆكاری جۆراوجۆر ناوێكیان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە‪ ،‬رەنگە بتوانرێت بوترێت‪ ،‬كە هیچ هۆزێك‬ ‫لە جیهاندا ئەوەندەی قەرەجەكان ناوی جۆراوجۆریان نییە‪ ،‬بەاڵم ناوی سەرەكی ئەو تیرەیە ناتوانێت شتێكی دیكە بێت بەدەر‬ ‫لەوەی خۆیان پێناسەی دەكەن‪.‬‬ ‫قەرەجەكان لە ئەوروپا بە خۆیان دەڵێن «رۆم»(‪ )ROM‬كە بە زمانی خۆیان بە واتای «مرۆڤ»ە‪ ،‬بەاڵم بە خەڵكانی دەرەوەی‬ ‫خۆیان دەڵێن «منوش» تەنها قەرەجەكانی دورگەی (‪ ،)Lemnos‬كە دورگەیەكە لە دەریای ئیجە خۆیان بە «سینتی» (‪ )Sinti‬یان‬ ‫«سیندی» (‪ )Sindi‬دەناسێنن‪ ،‬كە ناوی سیند بە واتای نیشتمانی سەرەكیانە‪.‬‬ ‫ئەو ناوانە‪ ،‬كە لە نێوان بیرمەنداندا بۆ ئەو گەلە دانراوە لە كتێب و نوسراوە كۆنەكاندا دەرهێنراوە‪ ،‬بریتین لە‪« :‬گات»(‪ )Gat‬و‬ ‫«زت»(‪ )Zottes‬و «جات»(‪ )Djatt‬و «جاتی»(‪ )Djatty‬و «خانی»(‪.)Xhani‬‬

‫‪120‬‬


‫ناوە جۆراوجۆرەكانی قەرەج‬ ‫ناوی ئەم تیرەیە لە ئەوروپا بە هۆكاری‬ ‫نەناسراوبوون و دەركەوتنی لەناكاویان‬ ‫چەندین جۆرە‪ ،‬كە زۆربەیان لەسەر بنەمای‬ ‫رەنگی پێست‪ ،‬یان كار و پیشە‪ ،‬یان مۆراڵ‪،‬‬ ‫ی��ان هاوشێوەییان لەگەڵ نەتەوەكانی‬ ‫تردایە‪ .‬لە ئێستادا قەرەجەكان لە واڵتانی‬ ‫ئەوروپا بەم جۆرە دەناسرێن‪.‬‬ ‫«جیپسی»(‪)Gypsies‬‬ ‫بەریتانیەكان‬ ‫یان پێدەڵێن‪ ،‬چونكە پێیانوایە لە سەردەمی‬ ‫دێریندا ئەو تیرەیە لە میسرەوە هاتوون‪.‬‬ ‫فەرەنسیەكان «بوهمین»(‪)Bohemiens‬‬ ‫یان پێدەڵێن‪ ،‬چونكە پێشتر پێیانوابوو‬ ‫خەڵكی بوهمینن و هاتوونەتە فەرەنسا‪.‬‬ ‫هۆڵندییەكان «ه���ای���دن»(‪)Hydens‬‬ ‫یان پێدەڵێن‪ ،‬كە واتای كافر و بت پەرست‬ ‫دەدات‪ ،‬ئەڵمانیەكان زیگونر(‪)zigeuner‬‬ ‫ئیسپانیەكان جیتانۆ(‪ )Gitano‬پرتۆگالیەكان‬ ‫(‪)Cygana‬ئیتالیەكانیش(‪)zinguri‬و‪...‬هتد‬ ‫پێدەڵێن‪.‬‬ ‫ب��ەوج��ۆرەی دەبینرێت ل��ە زۆرب���ەی‬ ‫شوێنەكانی ئ��ەوروپ��ا ن��اوی ئ��ەم تیرەیە‬ ‫شێوەیەكی چ��ەواش��ەك��راوە ل��ە زەن��گ��اری‬ ‫یان زەنگالی كە بە بڕوای زمان ناسان لە‬ ‫بنەڕەتدا لە نبسودانی (‪)Touehmemot‬‬ ‫وەرگ��ی��راوە‪ ،‬لەم حاڵەتەدا ئەگەری ئەوە‬ ‫لە ئ��ارادای��ە ئ��ەو تیرەیە پەیوەندیەیان‬ ‫بە «چنداڵ» یان گاڵوەكانی هندستانەوە‬ ‫هەبێت‪.‬‬ ‫ناوی قەرەجەكان لە واڵتانی خۆرهەاڵت‬ ‫قەرەجەكان لە واڵتانی خۆرهەاڵتیش‬ ‫ن��اوی ج��ۆراوج��ۆر و ج��ی��اوازی��ان هەیە‪،‬‬ ‫ب��ۆ نمونە ل��ە هندستان ئ��ەم ناوانەیان‬ ‫ب���ۆ ب��ەك��اردەه��ێ��ن��رێ��ت‪« ،‬م���ان���وش»‪،‬‬ ‫«كالو»‪« ،‬سنت» و «ن��وت»‪ ،‬توركەكان‬ ‫ێ ئەدەب‬ ‫«چنگانە»یان پێدەڵێن‪ ،‬كە واتای ب ‌‬ ‫دەدات‪ ،‬عەرەبەكان «حرامی» واتا (دز)یان‬

‫پێدەڵێن و میسریەكانیش «نەحجەر» واتا‬ ‫بێناموس‪ ،‬ئەفغانەكان «كولی و لولی»واتا‬ ‫خراپەكاریان پێدەڵێن‪ ،‬توركستانیەكان‬ ‫«قرشمال» و جت (بازیرجیم) و»كوزەنكی»‪،‬‬ ‫ئەرمەنەكان «پوشە» خەڵكی سوریا و‬ ‫شاری تەرابلوس «نور» و لە ئێرانیش ناوی‬ ‫جۆراوجۆریان هەیە كە سەرەكی ترینیان‬ ‫«كولیی» و لە كوردستانیش خ��ەڕات و‬ ‫ق��ەرەچ��ی و سۆزمانی و كاوڵی و چەند‬ ‫ناوێكی دیكەیان هەیە‪.‬‬ ‫قەرەجەكان لە كۆچكردنیاندا لە هندەوە‬ ‫بۆ ئاسیای خۆرهەاڵت و ئەوروپا بە سەر‬ ‫دوو دەس��ت��ەی گ���ەورەدا داب��ەش��ب��وون‪ ،‬كە‬ ‫دەستەیەكیان بە ناو سەرزەمین و واڵتاندا‬ ‫تێپەڕبوون و دەستەكەی دیكەیان رێگای‬ ‫كەنارەكانی دەری��ای��ان ل��ە بەلوچستان‬ ‫و ب��اش��وری ئ��ێ��ران و بیابانی سعودیە‬ ‫و كەنارەكانی دەری���ای س��ور و بیابانی‬ ‫سوریایان ه��ەڵ��ب��ژاردوە و م��اوەی��ەك لە‬ ‫ئەرمینیا ماونەتەوە‪ ،‬دواتر لە رێگەی دەریا‬ ‫و كۆمەڵە دورگەكانی ئیجەوە چوونەتە‬ ‫ناو ئەوروپاوە‪ ،‬هەندێك لە بیرمەندانیش‬ ‫پێیانوایە قەرەجەكان لە رێگای میسر و‬ ‫ئیسپانیاوە بە ناو ئەوروپادا باڵوبوونەتەوە‪.‬‬ ‫لە چەندین كتێبدا هاتنی قەرەجەكان‬ ‫بۆ ئەوروپا بۆ سەدەی دوانزە دەگەڕێننەوە‬ ‫و كۆنترین كتێب لەو بارەیەوە راهیبێكی‬ ‫ئەڵمانی لە ساڵی (‪)1122‬دا نوسیویەتی‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم گ��ەورەت��ری��ن كۆچیان ب��ۆ واڵتانی‬ ‫ئ���ەوروپ���ی ل��ە س����ەدەی چ���واردەی���ەم���دا‬ ‫ئەنجامدراوە‪ ،‬كە دەڵێن لە ترسی لەشكری‬ ‫ئەمیر تەیموری گوركانی بووە‪.‬‬ ‫بە گشتی ئەوەی كە ئەمڕۆ جێی پەسەندە‬ ‫و بەڵگەنامە مێژوویەكانیش دەیسەلمێنن‬ ‫ئەوەیە‪ ،‬كە قەرەجەكان لە ساڵی (‪)1417‬‬ ‫لە ئەوروپادا‪ ،‬لە كەناری روباری «ئالپ»‬ ‫دەركەوتون و نامەیەكی پشتیوانیان لە الیەن‬ ‫پاشای هەنگاریاوە بە ناوی (بوهم)پێبووە‪.‬‬

‫قەرەجەكان سەرەتا لە هەنگاریا و دواتر‬ ‫ئەڵمانیا و سویسرا و ئیتالیا نیشتەجێبوون‪،‬‬ ‫بەاڵم پێشەنگ و پێشەواكانیان لە (‪)1427‬‬ ‫لە فەرەنسا دەركەوتن‪ .‬هەر لەو ساڵەدا‬ ‫سەد و بیست كەسیان‪ ،‬كە ئیدعای ئەوەیان‬ ‫كردبوو لە مەسیحیەكانی میسرن و لە‬ ‫دەست ستەمكاری موسڵمانەكان هەاڵتوون بۆ‬ ‫ئەوروپا و بە هەبوونی نامەیەكی پشتیوانی‬ ‫پاپای ڤاتیكانەوە لە پاریس جێگیربوون‪.‬‬ ‫نوسەرێكی فەرەنسی سەبارەت بە قەرەجەكانی‬ ‫ئەودەمە دەنوسێت‪:‬‬ ‫«گوێیان ك��ون ك��ردوە و بازنەیەكی‬ ‫زی��وی��ن��ی��ان پ��ێ��دا ه��ەڵ��واس��ی��وە و قژیان‬ ‫رەشبووە و ژنەكانیشیان ئەوپەڕی كاری‬ ‫قێزەون و چەپەڵ دەكەن و زۆرجار خەریكی‬ ‫فاڵگرتنەوە(بەختگرتنەوە) بوون»‪.‬‬ ‫فەرەنسیەكان س��ەرەت��ا بە روویەكی‬ ‫كراوەوە پێشوازیان لێكردن و رێگەیاندا ئەو‬ ‫هۆزە ئاوارەیە لە واڵتەكەیان جێگیرببن‪ .‬بەاڵم‬ ‫دواتر كاتێك هەڵسوكەوت و رەفتارەكانی‬ ‫ئەوانیان پێ قبوڵ ن��ەك��را‪ .‬لە فەرەنسا‬ ‫دەریانكردن و بە ناچاری پەنایان بردە بەر‬ ‫دارستانەكان یان واڵتانی دیكە‪ ،‬لەوانە‬ ‫هەندێكیان بۆ هەنگاریا و ژمارەیەكیشیان‬ ‫ب��ۆ ئەڵمانیا و ئیسپانیا كۆچیانكرد‪،‬‬ ‫هەندێك لە قەرەجەكانی ئ��ەوروپ��اش لە‬ ‫نزیك شاری مۆسكۆ جێگیربوون‪ ،‬كە لە‬ ‫سەردەمی دەسەاڵتی تێزاریدا هەندێكیان ماڵ‬ ‫و سامانێكی زۆریان پێكەوەناوەو‪ ،‬بوون بە‬ ‫خاوەنی تەالر و بینای گ��ەورە و ژیانێكی‬ ‫رازاوەیان دروستكردوە‪.‬‬ ‫قەرەجەكان كاتێك پێیان خستبووە ناو‬ ‫خاكی بەریتانیاوە لەسەرەتادا‪ ،‬ژیانیان بە‬ ‫ترس و سامەوە دەستپێكرد‪ ،‬بەاڵم دواتر‬ ‫مافی نیشتەجێبوونیان پێدرا و مافێكی‬ ‫تایبەتیان لەالیەن حكومەتی بەریتانیاوە‬ ‫پێبەخشرا و دۆخیان بەرەو باشی رۆیشت‪.‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪121‬‬


‫پیاوانی قەرەج لە بەریتانیا زیاتر خۆیان‬ ‫بە بازرگانیكردن بە ئەسپەوە سەرقاڵكرد و‬ ‫ژنەكانیشیان خۆیان بە بەختگرتنەوەوە‬ ‫س��ەرق��اڵ��ك��رد‪ ،‬ب��ە گشتی ق��ەرەج��ەك��ان��ی‬ ‫بەریتانیا بە جوانترین قەرەجەكانی جیهان‬ ‫دەژمێردرێن‪ .‬قەرەجەكانی بەریتانیا بە‬ ‫سەر چەندین دەستەدا دابەش دەب��وون بۆ‬ ‫راپەڕاندنی كارە گرنگەكانیان سەرۆكێكیان‬ ‫لە ناوخۆیاندا هەڵدەبژێرن و مەزنترین‬ ‫سەرۆكیشیان لە نێو ژناندا دیاری دەكرێت‪،‬‬ ‫كە شاژنیان پێدەوترێت و ئەنجومەنێكیشیان‬ ‫ه��ەی��ە‪ ،‬ك��ە (ئەنجومەنی پ��اك��ب��ووەوەی‬ ‫قەرەجەكانی پێدەوترێت)‪ ،‬ئەو ئەنجومەنە‬ ‫لە ساڵی (‪ )1888‬دامەزراو رۆژنامەیەكیش‬ ‫بەو ناوەوە باڵودەكرایەوە‪.‬‬ ‫گروپێك لە قەرەجەكانی ئەوروپا پاش‬ ‫دۆزینەوەی ئەمریكا بەرەو ئەو كیشوەرە‬ ‫كۆچیانكرد‪ ،‬لە چەند شوێنێكی دیاریكراو‬ ‫نیشتەجێبوون‪ ،‬كە لە ئێستادا رەوش��ی‬ ‫ژی��ان و گ��وزەران��ی ئ��ەوان زۆرباشترە لە‬ ‫هاوڕەچەڵەكەكانیان لە ئەوروپا و ئاسیادا‪.‬‬ ‫باوەڕ و داب و نەریت و تایبەتمەندی قەرەجەكان‬ ‫لە ئەوروپا‬ ‫بە وت��ەی لێكۆڵەرەكان لە بنەڕەتدا‬ ‫قەرەجەكان لە هندستانەوە ه��ات��وون و‬ ‫زمانیان لقێكە لە زمانی سانسكریتی و‬ ‫داب و نەریتیان لە هەموو شوێنێكی جیهان‬ ‫یەك شێوازە‪ ،‬ئەگەرچی خۆیان خاوەنی‬

‫‪122‬‬

‫بیروباوەڕێكی تایبەت بە خۆیانن لە هەر‬ ‫شوێنێك جێگیربوون بە رواڵ��ەت خوو و‬ ‫رەوشتی ئەوشوێنەیان گرتوە و ئاینی ئەو‬ ‫شوێنەیان بۆخۆیان هەڵبژاردوە‪.‬‬ ‫ق��ەرەج��ەك��ان��ی ئ��ەوروپ��ا ب��ڕوای��ان بە‬ ‫دوو رێڤگەو پرەنسیپی سەرەكی هەیە كە‬ ‫ی��ەك��ەم��ی��ان(‪ )Odel‬بە وات��ای خ��واوەن��دی‬ ‫خ��ول��ق��ێ��ن��ەرە‪ ،‬ك��ە س���ەرچ���اوەی خ��ێ��ر و‬ ‫چاكەیە و ئەوی دیكەش (‪ )Obengh‬یان‬ ‫شەیتانە‪ ،‬كە سەرچاوەی شەڕ و خراپەیە‪.‬‬ ‫بە بڕوای ئەوان ئەم دوو رێڤگەیە هێزێكی‬ ‫یەكسانیان هەیە و بە بەردەوامی لە جەنگ‬ ‫و ملمالنێدان‪ .‬قەرەجەكان لەو بڕوایەدان‬ ‫ئەوەی لە جیهاندا چاكەیە پەیوەندی بە‬ ‫خواوەندەوە هەیە و ئەوەشی كە خراپەیە‬ ‫پەیوەندی بە شەیتانەوە هەیە‪ ،‬سروشت‬ ‫الی ئەوان پەرستگەیەكی جیهانییە‪ ،‬بەاڵم بۆ‬ ‫عیبادەتكردن لەو پەرستگەیەدا هیچ جۆرە‬ ‫رێوڕەسمێكیان نییە و پێویستیان بە قەشە‬ ‫و زانای ئاینی و شتی لەو چەشنە نییە‪،‬‬ ‫تەنها لە قواڵیی رۆحیاندا ئاینێك بوونی‬ ‫هەیە كە نە هەڕەشەیە و نە مژدەبەخش‪،‬‬ ‫هیچ بڕوایەكیان بە بەهەشت و دۆزەخ نییە‬ ‫و ئاینە جۆراوجۆرەكانی دیكەی جیهان‬ ‫ب��ەالی��ان��ەوە ه��اوش��ێ��وەی س��ن��وری واڵت��ان‬ ‫گەمژانە و ناسروشتییە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی قەرەجەكان خاوەنی هیچ‬ ‫ئاینێكی دیاریكراو نین‪ ،‬بەاڵم بۆ دزیكردن‪،‬‬

‫ك��ە ل��ەالی ئ���ەوان ب��ە هونەرێكی گ��ەورە‬ ‫دەژمێردرێت‪ ،‬پاساوی ئاینی جۆراوجۆر‬ ‫دەهێننەوە ب��ۆ سەلماندنی رەواب��وون��ی‬ ‫دزییەكەیان حیكایەتی ئاینی جۆراوجۆریان‬ ‫ساختەكردوە‪ .‬بە تایبەت قەرەجەكانی‬ ‫ئ��ەوروپ��ا ل��ەو ب��ارەی��ەوە دەڵ��ێ��ن‪ :‬كاتێك‬ ‫جولەكەكان دەیانویست حەزرەتی عیسا لە‬ ‫خاچ بدەن بۆ داكوتانی دەست و قاچەكانی‬ ‫چوار بزماریان ئامادەكردوە‪ ،‬بەاڵم لەو‬ ‫كاتەدا قەرەجێك بزمارێكیان دەدزێ��ت و‬ ‫بەوهۆیەوە لە ئازارەكانی حەزرەتی مەسیح‬ ‫كەمدەبێتەوە‪ ،‬خواوەند خۆشحاڵ بووە‬ ‫بەو كردەیەی قەرەجەكان و لە پاداشتی‬ ‫ئەو كارەیاندا دزیكردنی بۆ قەرەجەكان‬ ‫حەاڵڵكردوە‪ ،‬بە مەرجێك تەنها دزی بچوك‬ ‫بكەن و لە پێناو دابینكردنی پێداویستییە‬ ‫سەرەتاییەكانیان‪ ،‬لەوانە خۆراك و جل و‬ ‫بەرگدابێت‪.‬‬ ‫سواڵیكردنیش یەكێكی دیكەیە لە سیفەتە‬ ‫دیارەكانی قەرەجەكان‪ ،‬كاتێك قەرەجێك‬ ‫توانای دزیكردن و كاركردنی نەبێت سواڵ‬ ‫دەكات‪ ،‬رفاندنی منداڵیش لە ناو ئەواندا‬ ‫زۆرب���اوە‪ ،‬بۆ ئ��ەوەی چ��او‪ ،‬یان دەست‪،‬‬ ‫یان ئەندامێكی دیكەی جەستەی منداڵەكە‬ ‫سەقەت بكەن و لەرێگایەوە كاری دەروەزەی‬ ‫پێبكەن‪ .‬یەكێكی دیكە لە كارەكانی ئەوان‬ ‫دروستكردنی پارەی ساختەیە‪.‬‬ ‫بە ژن و پیاوەوە هەر لە منداڵیەوە‬ ‫كێشانی ج��گ��ەرە و پیپ و ج��ۆرەك��ان��ی‬ ‫دیكەی جگەرە دەستپێدەكەن و خواردنەوە‬ ‫كحولیەكانیش لەالی ئەوان زۆر ئاساییە‬ ‫هەر لە منداڵیەوە دەست بە خواردنەوەی‬ ‫دەكەن و گرنگی زۆریش بە پرسی سێكسی‬ ‫دەدەن‪.‬‬ ‫قەرەجەكان لە نێوان خۆیاندا بە زۆری‬ ‫توشی شەڕ و ئاژاوەی توند دەبن و خێراش‬ ‫ئاشت دەبنەوە‪ .‬لەالی ژنانی قەرەج باشترین‬ ‫سیفەت بۆ پیاو توانای جەستەیەتی بە‬ ‫تایبەت لە شەڕكردن و زۆرانبازیدا‪ ،‬هیچ‬ ‫ژنێك ئامادە نییە هاوسەرگیری لەگەڵ‬ ‫پیاوێك بكات‪ ،‬كە ترسنۆك و لەگۆڕەپانی‬ ‫ج��ەن��گ��دا راب���ك���ات‪ .‬ژن��ان��ی ق����ەرەج هیچ‬ ‫باكێكیان لە كاركردنی شەو و رۆژی نییە و‬


‫ماندونەناسن لە كاركردندا‪.‬‬ ‫ش��ێ��وازی ژی��ان��ی تایبەتی و گشتی‬ ‫قەرەجەكان جیاوازیەكی ئەوتۆی نییە‪ ،‬لە‬ ‫نێوانیاندا یەكێتی تەواو هەیە و نەالی یەكتر‬ ‫درۆدەكەن و نە ماڵی یەكتریش تااڵن دەكەن‪.‬‬ ‫پیاوەكان لە ژیاندا دەسەاڵتی رەهایان هەیە‬ ‫و هەر چەند خانەوادە و خێڵێك سەرۆكێكیان‬ ‫بە ناوی «وەتاف» هەیە كە بۆ كاروباری‬ ‫گشتی سەردانی دەكەن‪ .‬كچان لە كاروباری‬ ‫هاوسەرگیریدا كڕین و فرۆشتنیان پێدەكرێت‬ ‫و زەواج الی ئ��ەوان لە ب��واری ئاینییەوە‬ ‫زۆر سادەیە‪ ،‬بە چۆكدادانێك لە بەردەم‬ ‫گەورەكان و بیستنی چەند ئامۆژگاریەك و‬ ‫تەوقەكردنێك كۆتایی دێت‪ ،‬بەاڵم ئاهەنگی‬ ‫گەورە و شایی تایبەت دەگێڕن‪.‬‬ ‫ژنی زەیستان الی ئەوان تا چل رۆژ ناپاك‬ ‫و گاڵوە و هیچ كارێكی پێناكەن‪ ،‬منداڵیش‬ ‫دەستبەجێ‌ دوای لەدایكبوونی دەیخەنە ناو‬ ‫ئاوی سارد و سەهۆاڵوەوە‪ ،‬ئەو كارەشیان‪،‬‬ ‫رەهەندی ئاینی نییە و لەو بڕوایەدان كە‬ ‫ئەوجۆرە تەڕكردنەی منداڵ بە سەهۆاڵو‬ ‫دەبێتە هۆی بەهێزكردنی لەشی كۆرپەكە‪،‬‬ ‫بەوپێیەش ئەگەر منداڵ لە زستاندا لەدایك‬ ‫بێت‪ ،‬دەبێتە مایەی خۆشحاڵی ئەوان‪.‬‬ ‫ێ سااڵن‬ ‫منداڵ تەنانەت تا تەمەنی س ‌‬ ‫شیری دایكی بەكاردەهێنێت و خۆراكیش‬ ‫دەخوات و هەندێكجار مادەی كحولیشیان‬ ‫پێدەدەن‪ ،‬مندااڵنی قەرەج زۆربەی كاتەكان‬ ‫رووت و قوتن و لە ناو خۆڵ و خاشاكدا‬ ‫بەرەاڵ دەكرێن و بەردەوام پیس و پۆخڵن و‬ ‫لە ئەنجامدانی خراپترین كاریشدا ئازادن و‬ ‫كەس رێگری لە لێدانیشیان ناكات‪.‬‬ ‫ق��ەرەج��ەك��ان لە م��ردن ناترسن و بە‬ ‫پرسێكی سادە و سروشتی دەزانن و بڕواشیان‬ ‫بە هەرمانی رۆح و جیهانی دیكە نییە و لە‬ ‫كاتی كۆچكردندا لە هەر شوێنێك كەسێكیان‬ ‫دەمرێت هەر لەو شوێنە دەینێژن‪ ،‬تەنها‬ ‫سەرۆكەكانیان لە قەبرستانەكان دەنێژن‪،‬‬ ‫پاش ناشتنی مردوەكەش لەسەر گۆڕەكەی‬ ‫شەرابێكی زۆر دەخۆنەوە و بە خۆشی و‬ ‫ش��ادی��ەوە دەگ��ەڕێ��ن��ەوە وەك��و ئ��ەوی هیچ‬ ‫رووینەدابێت‪.‬‬ ‫ئ��ەن��دام��ان��ی خ��ان��ەوادە ب��ە ك��ۆم��ەڵ و‬

‫بەرووتی لە ژێر خێمە و دەوار و رەشماڵدا‬ ‫دەخەون و بە بەردەوامی سەگێگ لە بەردەم‬ ‫خێمەكەیان دەبەستنەوە‪.‬‬ ‫ل��ە كاتی كۆچكردندا «وەت���اف» كە‬ ‫سەرۆكی ئەوانە بە سنگی كراوە و جلی رەش‬ ‫قۆپچەی برنجی درەوش���اوەوە و پانتۆڵی‬ ‫دەڵپەوە سورای ئەسپ دەبێت و لە پێشەوەی‬ ‫كاروانەكەوە دەڕوات‪ ،‬دوای ئەوەش پیرەژن‬ ‫و پیرە پیاوەكان لە س��واری كالیسكە و‬ ‫گەنجەكانیش بە پیاسەكردن رێدەكەون و‬ ‫لەسەر رێگاكەیان هەرچیان دەستكەوت وەكو‬ ‫درەخت و مریشك و قاز و مراوی و شتی تری‬ ‫لەو چەشنە دەیماشنەوە و تااڵنی دەكەن‪.‬‬ ‫هەر كە كاروانی قەرەجەكان لە تەنیشت‬ ‫گوند یان شارێك جێگیربوو و دەوارەكانیان‬ ‫هەڵدا بە ژن و پیاوەوە لە ناو گوندەكەدا‬ ‫ب�ڵاوەدەك��ەن و بە فاڵگرتنەوە و پێدانی‬ ‫توكی ورچ و پەنجەی گورگ‪ ،‬رۆنی مار و‬ ‫گژ و گیای سروشتی تایبەت بە كاروباری‬ ‫پزیشكی خ��ۆراك و بژێوی ژیانی خۆیان‬ ‫دابیندەكەن و بۆ كردنەوەی بەختی كچان و‬ ‫كوڕان جادوگەری دەكەن و خەڵكی سادەی‬ ‫گوندەكانیش بڕوایان پێدەكەن‪.‬‬ ‫قەرەجەكان لە نێوان خۆیاندا داب و‬ ‫نەریتی سەرسوڕهێنەریان هەیە‪ ،‬یەكێك‬ ‫لە نەریتە باوەكانی ئەو هۆزە رق لەدڵی و‬ ‫تۆڵەسێنییە‪ ،‬ئەو سیفەتە خراپە لە نێوان‬ ‫ئەواندا ترسنۆكانەیە و بەو هۆیەوە زۆرجار‬ ‫لەشێوازی جۆراوجۆردا خۆیان دەنوێنن‪.‬‬ ‫قەرەجەكانی رۆمانیا‬ ‫كاتێك كە قەرەجەكان لە سەدەكانی‬ ‫ناوەڕاستدا گەیشتنە رۆمانیا‪ ،‬ناچاربوون‬ ‫لە كێڵگەی دەرەبەگەكاندا وەكو كویلە و‬ ‫خزمەتكار كاربكەن‪ ،‬پاش هەڵوەشاندنەوەی‬ ‫كۆیالیەتی‪ ،‬ئ��ەوان لە بالقانەوە بەرەو‬ ‫ئەوروپای ناوەڕاست كۆچیانكرد و خۆیان‬ ‫بە بازرگانیكردنی نەریتیەوە سەرقاڵكرد‪.‬‬ ‫لە ئەمڕۆدا پلەی چینایەتی زنجیرە‬ ‫ئاسای قەرەجەكان بە گوێرەی رۆڵی ئەوان‬ ‫لە سەردەمی كۆیالیەتیدا دیاری دەكرێت‪،‬‬ ‫گروپی مۆسیقازان و زێڕەنگەران خۆیان بە‬ ‫سەرتر لە گوڵفرۆشان و بازرگانانی ئەسەپ‬

‫دەزانن و ئەو قەرەجانەی كە لە شوێنێكی‬ ‫ن��ەگ��ۆڕدا نیشتەجێبوون لە ب��واری پلەی‬ ‫كۆمەاڵیەتیەوە خۆیان لە خێڵە كۆچەرەكانی‬ ‫تر بە سەرتر دەزانن ‪ ،‬كە رێژەیەكی كەم‬ ‫وات��ا لە س��ەدا ‪ 10‬بۆ ‪12‬ملیۆن قەرەجی‬ ‫نیشتەجێی ئەوروپا پێكدەهێنن‪.‬‬ ‫هەندێك لە قەرەجەكان كە (گاجە)یان‬ ‫پێدەوترێت خۆیان لە هەبوونی پەیوەندی‬ ‫ل��ەگ��ەڵ بێگانە دەپ��ارێ��زن‪ ،‬ل��ە كلتوری‬ ‫قەرەجەكاندا گاجەكان مرۆڤی ناڕەسەنن‪.‬‬ ‫«ی��ان هانكوك» مامۆستای زانكۆی‬ ‫ئەمریكا و ن��وێ��ن��ەری ق��ەرەج��ەك��ان لە‬ ‫نەتەوەیەكگرتووەكان‪»:‬بڕوابوون بە تیۆری‬ ‫ناپاكی ئاینی كە لە بیرۆكەی هندیەوە‬ ‫س��ەرچ��اوەی گ��رت��وە یەكێك ل��ە هۆكارە‬ ‫سەرەكیەكانی گۆشەگیربوونی قەرەجەكانە‪.‬‬ ‫هەندێك لە ریشسپی و پیاوماقواڵنی‬ ‫ق��ەرەج��ەك��ان ك��ە ب��ە ق��وڵ��ی كەوتونەتە‬ ‫داوی ن��ەری��ت��ەوە ب��ە ه��ۆی بڕوابوونیان‬ ‫بە دورەپ��ەرێ��زی لە بێگانە‪ ،‬ئامادەنین‬ ‫منداڵەكانی خۆیان بۆ خوێندن و پەروەردە‬ ‫رەوانەی شوێنە گشتی و حكومیەكان بكەن‪،‬‬ ‫ئەوەش لە كاتێكدایە زۆربەیان خوازیاری‬ ‫رەوانەكردنی منداڵەكانیانن بۆ ئەو ناوەندە‬ ‫حكومی و گشتیانە‪ ،‬بەاڵم بە هۆكاری هەژاری‬ ‫وبەچاوی سوك سەیركردنیان لە الیەن‬ ‫بەرپرسانی قوتابخانەكانەوە‪ ،‬ناونوسینی‬ ‫ئەوان لە قوتابخانە حكومیەكاندا كارێكی‬ ‫سەختە‪.‬‬ ‫داڕمانی سیستمی ئابوری سۆسیالیستی‬ ‫ئ��ەوروپ��ای خ��ۆره��ەاڵت‪ ،‬كاریگەرییەكی‬ ‫نیگەتیڤی لە سەر ژیانی قەرەجەكان دانا‪،‬‬ ‫چونكە ئەوان لە سەردەمی فەرمانڕەوایی‬ ‫كۆمۆنیستەكاندا‪ ،‬وەكو كرێكاری ناكارامە‪،‬‬ ‫پیشەیان هەبوو و لە كارگەكاندا دامەزرابوون‬ ‫و لەو رێگایەوە بژێویان دابین دەكرد‪ .‬بەاڵم‬ ‫پاش ئ��ەوەی ئەو واڵتانە رووی��ان هێنایە‬ ‫سیستمی ئابوری بازاڕی ئازاد‪ ،‬ئەوان یەكەم‬ ‫كەسانێك بوون‪ ،‬كە لە كارگەكان دەركران و‬ ‫یەكەم كەسانێكیشن‪ ،‬كە داواكاریەكانیان بۆ‬ ‫كاركردن رەتدەكرایەوە‪.‬‬ ‫زۆربەی خەڵك دەڵێن كرێكارانی قەرەج‬ ‫كەسانێكی دزن‪ ،‬بەاڵم بە وتەی خانمی ئینا‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪123‬‬


‫ب��اردان(‪ )Ina bardan‬بەرپرسی كۆمسیۆنی‬ ‫مافی مرۆڤ لە بوخارست‪»:‬تەنها قەرەجەكان‬ ‫نین كە ناچارن دزی بكەن‪ ،‬بەڵكو زۆر كەسی‬ ‫ب��ەڕەگ��ەز رۆم��ان��ی و بوخاریش‪ ..‬بە هۆی‬ ‫بێكاریەوە ناچارن دزی بكەن‪ ،‬بە وتەی ئەو‬ ‫رێژەی لە ‪80%‬ی قەرەجەكانی رۆمانیا و لە‬ ‫‪ 60%‬قەرەجەكانی هەنگاریا بێكارن‪.‬‬ ‫چ��االك��ی ب��ازرگ��ان��ی و پ��ی��ش��ەس��ازی‬ ‫قەرەجەكان‬ ‫زۆرب���ەی ق��ەرەج��ەك��ان��ی رۆمانیا پاش‬ ‫ش��ۆڕش��ەك��ەی ساڵی (‪)1989‬ی ئ��ەو واڵت��ە‬ ‫رووی��ان��ك��ردە ك��اروب��اری ب��ازرگ��ان��ی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە كۆمەڵگەیەكدا كە سستی لە كاروباری‬ ‫ب��ازرگ��ان��ی��دا زاڵ��ب��ێ��ت‪ ،‬چ��االك��ی بازرگانی‬ ‫قەرەجەكان دەبێتە مایەی بەغیلی و حەسودی‬ ‫خەڵكی خۆجێی‪ ،‬ل��ەو ب��ارەی��ەوە «ماركۆ‬ ‫ستیڤان» قەرەجێكی ‪ 41‬سااڵن دەڵێت‪»:‬پاش‬ ‫شۆڕشەكەی ساڵی (‪ )1989‬لە كارگە دەركرام‬ ‫دەستمكرد بە جگەرە فرۆشتن لە سەرشەقام‪.‬‬ ‫بە بۆچوونی ئەو قەرەجەكان لە كاروباری‬ ‫بازرگانیدا خۆیان لە هەرجۆرە مەترسیەك‬ ‫دەدەن‪ .‬ل��ەم��دوای��ان��ەدا هێزەكانی پۆلیس‬ ‫هێرشیان كردبووە سەر ئەو كەسانەی وەكو‬ ‫ئ��ەو كاسپیان دەك��رد و بە سەختی چەند‬ ‫كەسێكیان ب��ری��ن��دار ب��ب��وون‪ .‬بەرپرسانی‬ ‫حكومی دەڵێن‪ :‬پۆلیس ب��ەدوای تاوانباران‬

‫‪124‬‬

‫و دروستكەرانی ب��ازاڕی رەش��ەوەی��ە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫چاالكانی بواری مرۆیی پێیانوایە پۆلیس مافی‬ ‫ئینسانی قەرجەكان پێشێلدەكات‪.‬‬ ‫قەرەجەكان بە پێچەوانەی كەمەنەتەوە‬ ‫ئ��اوارەك��ان��ی دی��ك��ەی وەك���و ك���وردەك���ان‪،‬‬ ‫ئەرمەنیەكان‪ ،‬جولەكە و فەلەستینیەكان‪ ،‬لە‬ ‫میكانیزمی بەرگری بێبەشن‪ ،‬ئەوان لە هەبوونی‬ ‫زێدی باوباپیران‪ ،‬كە جۆرێك پاڵپشتیە لە‬ ‫بواری دەرونییەوە بێبەشن‪ .‬بە درێژایی مێژوو‬ ‫قەرەجەكان سەردەمێكی زێڕینیان نەبووە و‬ ‫بەسەرهیچ نەتەوەیەكدا زاڵنەبوون و هیچ‬ ‫نیشتمانێكیان داگیر نەكردوە‪ ،‬لە گۆڕەپانی‬ ‫خ��ەب��ات��دا هیچ پاڵەوانێكی بەناوبانگی‬ ‫نیشتمانیان نییە‪ .‬ئەوان هیچ مەزهەب یان‬ ‫پێناسەیەكی دیاریكراویان لە فەرهەنگنامەی‬ ‫ئەدەبیاتی جیهانیدا نییە‪ ،‬لە رۆمانیا‪ ،‬زمانی‬ ‫رەسمی قەرەجەكان تا سەدەی بیست و یەكەم‬ ‫نەكرابوو بە نوسین و زۆربەی رووداوە تاڵ و‬ ‫كارەساتبارەكانی مێژووی قەرەجەكان تۆمار‬ ‫نەكراوە‪.‬‬ ‫بە هۆی ئەوەی قەرەجەكان بێبەشن لە‬ ‫حكومەتێكی ن��اوەن��دی‪ ،‬چ���اوەڕوان ناكرێت‬ ‫لە داهاتووشدا دۆخێكی باشتر لە ئێستایان‬ ‫هەبێت‪ .‬ئەگەرچی ئەوان نوێنەرانێكیان لە‬ ‫پەرلەمانی رۆمانیا‪ ،‬ئیسپانیا و هەنگاریا و‬ ‫چەند واڵتێكی دیكە هەیە‪ ،‬بەاڵم لە بواری‬

‫سیاسیەوە بە بەردەوامی پەراوێزخراون‪.‬‬ ‫ئەو قەرەجانەی كە خۆیان گەیاندوەتە‬ ‫ئاستی پسپۆڕان و شارەزایان‪ ،‬نەیانتوانیوە‬ ‫خۆیان وەكو قەرەج بناسێنن و زیاتر خۆیان‬ ‫وەكو گاجەكان دەناسێنن‪.‬‬ ‫ئەگەر لەو زوڵم و ستەمانە بگەڕێین‪ ،‬كە‬ ‫خەڵكانی دیكە لە دژی قەرەجەكان ئەنجامی‬ ‫دەدەن خۆشیان لە ن��او یەكدا ناتەبان‪،‬‬ ‫هەركام لە خێڵەكان یەكتری بە پێشێلكردنی‬ ‫مافی خێڵەكان تۆمەتبار دەكەن‪ .‬لە رۆمانیا‬ ‫دەیان رێكخراو بە ناوی پشتیوانی لە مافی‬ ‫قەرەجەكان بوونیان هەیە‪».‬ئالفرێد بارلی»‬ ‫یەكێك لە سەركردەی قەرەجەكان لەئەڵمانیا‪،‬‬ ‫ێ خستنی‬ ‫قەرەجەكانی ئەو واڵتە بەوە پشتگو ‌‬ ‫ب��را قەرەجەكانی خۆیان لەواڵتانی دیكە‬ ‫تۆمەتبار دەكات‪.‬‬ ‫رەنگە هۆكاری ئەوەی كە قەرەجەكان‪،‬‬ ‫وەها دۆخێكی نالەباریان هەیە‪ ،‬بۆ نەبوونی‬ ‫ناوەندێكی بەهێزی سیاسی بگەڕێتەوە‪ .‬ئەگەر‬ ‫وەه��ا ناوەندێك پێك نەیەت‪ ،‬چارەنوسی‬ ‫قەرەجەكان لە داهاتووشدا تەمومژاوی دەبێت‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫ان��س��ان شناسی و فرهنگ ‪http://‬‬ ‫‪/anthropology.ir‬‬


‫ئەو واڵتە بچوكەی باشوری ئەوروپا ‪ 35‬ملیار دۆالر قەرزدارەو ‪20%‬ی‬ ‫خەڵكەكەی بێكارە‪.‬‬

‫كـ ـ ــرواتیا‬

‫(‪)28‬مین واڵتی ئەندام لەیەكێتی ئەوروپی‬

‫كرواتیا یان هرواتستان كەوتوەتە ناوچەی باڵكان و لە باكورەوە دراوسێی سلۆڤینیا و هەنگاریایە‪ ,‬و لە باكوری‬ ‫رۆژئاواشەوە دراوسێی سربیایە و لە رۆژهەاڵتەوە هاوسنوری بۆسنەو هەرزەگۆڤینا و لە باشوریشەوە سنوری هاوبەشی‬ ‫لەگەڵ مۆنتینیگرۆ و دەریای ئادریاتیك هەیە‪.‬‬ ‫پایتەختی ئەو واڵتە زاگربە‪.‬‬ ‫كرواتیا كە لە رۆژی ‪ 1‬یەكی تەموزی ئەمساڵەوە بە رەسمی بووەتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا لە ساڵی ‪2007‬ەوە ئەندامی چاودێرە‬ ‫لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتوەكان‪.‬‬ ‫بە پێی دەستوری هەمیشەیی كرواتیا لە ساڵی (‪ )1990‬پەسەند كراوە سیستمی حوكمڕانی ئەو واڵتە كۆماری دیموكراتیە‪ ,‬لە‬ ‫ساڵی (‪)2000‬ەوە بە سیستمی پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت‪ .‬سەرۆك كۆماری كرواتیا بە دەنگدانی راستەوخۆی خەڵك بۆ خولێكی پێنج‬ ‫ساڵە هەڵدەبژێردرێت و تەنیا دەتوانێت بۆ دو خولی یەك لە دووای یەكدا لەو پۆستە بمێنێتەوە‪ .‬سەرۆكی كرواتیا فەرماندەی هێزە‬ ‫چەكدارەكانەوە ئاڕاستەكردنی سیاسەتی دەرەوەشی لە ئەستۆیە‪.‬‬

‫كـ‬

‫ئا‪ :‬محەمەد حەسەن‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪125‬‬


‫بە ئەندامبوون‪ ،‬دەتوانرێت گفتوگۆكان لە‬ ‫ساڵی ‪2005‬دا دەست پێبكات‪.‬‬ ‫*‪ 2005‬دانوساندن‬ ‫دادگ�����ای ی��وگ��س�لاڤ��ی��ا ل���ە دەن��ه��اخ‬ ‫ئاشكرایكرد‪ ،‬كرواتیا بەرەسمی هاوكاری‬ ‫دادگاكەی كردوە بۆ دۆزینەوە و رادەستكردنی‬ ‫ت��اوان��ب��اران و گومان لێكردوانی جەنگی‬ ‫باڵكان‪ ،‬لە هەمان رۆژدا دانوساندنەكان‬ ‫دەربارەی بە ئەندامبوون دەستی پێكرد‪.‬‬

‫س��ەرۆك وەزی���ران لە الی��ەن س��ەرۆك‬ ‫كۆمارەوە بە پەرلەمان پێشنیار دەكرێت و‬ ‫بە دەنگی پەرلەمانتاران هەڵدەبژێردرێت‪.‬‬ ‫ئابوری كرواتیا‪:‬‬ ‫یەكەی دراوی ئەو والتە «كۆنا»یە و‬ ‫نرخی هەر دۆالرێك (‪ )5.5‬كۆنایە‪.‬‬ ‫بوونی (‪ )300‬بەندەری گەورە و بچوك‬ ‫لە دەریا ئادریاتیك هۆكارێكی گەشەكردنی‬ ‫ئابوری ئەو واڵت��ە و كەمەندكێش كردنی‬ ‫گەشتیارانە بۆ كرواتیا‪.‬‬ ‫دانیشتوان‪:‬‬ ‫ژم��ارەی دانیشتوانی كرواتیا نزیكەی‬ ‫‪ 4‬ملیۆنو ‪ 500‬هەزار كەسە و هاوشێوەی‬ ‫زۆرب�����ەی واڵت���ان���ی ئ���ەوروپ���ا گ��ەش��ەی‬ ‫دانیشتوانی نەرێنی هەیە ئەمە جیا لە پرسی‬ ‫كۆچبەربوونی بەشێك لە دانیشتوانەكەی‬ ‫بەرەو واڵتانی دەرەوە‪ ,‬كە بووەتە یەكێك لە‬ ‫كێشەكانی حكومەتی زاگرب‪.‬‬ ‫هیوا بە ژیان یان مامناوەندی تەمەن‬ ‫لەو واڵتە بۆ پیاوان ‪ 72‬ساڵ و بۆ ژنانیش‬ ‫‪ 77‬ساڵە‪ ,‬زیاتر لە ‪ 90%‬ی دانیشتوانی‬ ‫كرواتیا لە نەتەوەی كرواتن و ‪ 5%‬یشیان‬ ‫سربن‪ ،‬ئەوانیتریش هەنگاری‪ ،‬ئیسلۆنی و‬ ‫ئیتالین‪.‬‬ ‫‪ 93%‬كرواتیەكان مەسیحین و ‪ 2%‬ی‬ ‫دانیشتوانەكەشی مسوڵمانن‪ ,‬كە پێكهاتوون‬

‫‪126‬‬

‫لە كۆچبەرە بۆسنە و ئەلبانیەكان كە‬ ‫ژم��ارەی��ان نزیكەی ‪ 250‬بۆ ‪ 300‬ه��ەزار‬ ‫كەسە‪.‬‬ ‫‪ 98%‬ی كرواتیەكان خوێندەوارییان‬ ‫هەیە و خوێندن بۆ مندااڵن و مێرمندااڵن‬ ‫ل��ە ن��ێ��وان تەمەنەكانی ‪ 6‬ب��ۆ س��اڵ بە‬ ‫زۆرەملێیە و ئەو واڵتە ‪ 68‬زانكۆی هەیە‪,‬‬ ‫كە بەناوبانگترین زانكۆ زانكۆی زاگربەكە لە‬ ‫ساڵی ‪ 1669‬دامەزراوە‪.‬‬ ‫رۆژی یەكی تەموزی ئەمساڵ كرواتیا‬ ‫ب���ووە ئ��ەن��دام��ی رەس��م��ی��و ب���ووە بیستو‬ ‫هەشتەمین ئەندامی یەكێتی ئەوروپا ئەویش‬ ‫لەدوای هەوڵدانی بەردەوامی ئەو واڵتە هات‬ ‫لە ماوەی شەش ساڵی راب��ردودا‪ ,‬كرواتیا‬ ‫دوای سلۆڤینیا دووەم واڵت��ی جیابوەوە‬ ‫لە یوگسالڤیا كە بووەتە ئەندامی یەكێتی‬ ‫ئەوروپا‪.‬‬ ‫قۆناغەكانی بە ئەندامبوونی كرواتیا لە یەكێتی‬ ‫ئەوروپا ‪:‬‬ ‫كرواتیا لە ساڵی ‪2003‬دا‪ ،‬بەرەسمی‬ ‫داواكاری پێشكەشكرد بۆ بوون بە ئەندام لە‬ ‫یەكێتی ئەوروپادا‪.‬‬ ‫*‪ 2004‬واڵتێكی كاندید‬ ‫لە ساڵی ‪2004‬دا یەكێتی ئەوروپا‪،‬‬ ‫ئاماژەی بەوەكرد كە كرواتیا كاندیدە‪ ،‬بۆ‬

‫*‪ 2011‬بڕیاردان‬ ‫گفتوگۆكانی ب��وون بەئەندامبوونی‬ ‫كرواتیا كۆتایی هات‪ ،‬كۆمیسیاری ئەوروپا‪،‬‬ ‫ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی ئەوروپا‬ ‫بڕیاریاندا بۆ بەئەندامبوونی كرواتیا‪.‬‬ ‫*‪ 2012‬ریفراندۆم‬ ‫لە ساڵی ‪2012‬دا دوو لەسەری سێی‪،‬‬ ‫هاوواڵتیانی كرواتیا‪ ،‬لە ریفراندۆمێكدا‬ ‫دەنگیان بەو بە ئەندامبوونەی واڵتەكەیاندا‪،‬‬ ‫بۆ ناو خێزانی یەكێتی ئەوروپا‪.‬‬ ‫*‪ 2013‬بوون بە ئەندام‬ ‫كرواتیا لە رۆژی دووشەممە ‪-7-1‬‬ ‫‪ 2013‬بووە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا وەك‬ ‫(‪ )28‬هەمین واڵتی یەكێتییەكە‪.‬‬ ‫سەرباری ئەوەی بەشێك لە هاوواڵتیانی‬ ‫كرواتیا بە ئاهەنگ گێران پێشوازیان لە‬ ‫بەئەندام بوونی واڵتەكەیان كرد لە یەكێتی‬ ‫ئەوروپا‪ ,‬بەاڵم بەشێكیتر لە هاووالتیانی‬ ‫كرواتی لەو بڕوایەدان ئەو رووداوە ناتوانێت‬ ‫هیچ گۆڕانكاری و كاریگەریەكی ریشەیی‬ ‫لە دۆخی ئابوری واڵتەكەیان سازبكات‪،‬‬ ‫بە تایبەتی كە پێیانوایە یەكێتی ئەوروپا‬ ‫لە سەردەمی زێڕینی حەفتا و هەشتاكانی‬ ‫سەدەی رابردو دور كەوتوەتەوە لە ئێستادا‬ ‫رووب�����ەڕووی چەندین ق��ەی��ران��ی دارای���ی‬ ‫بووەتەوە و بەشێكیتریش پێیانوایە خێر‬ ‫و بێری بەئەندامبوون لەو یەكێتیە تەنیا‬ ‫بۆ واڵتانەی ناوەڕاستی ئەوروپایە نەك‬ ‫واڵتانی پەراوێز‪.‬‬


‫ئەم واڵتە بچوكەی باشوری ئەوروپا‬ ‫لە ماوەی پێچنج ساڵی رابردودا بە دەست‬ ‫قەیرانی دارایی و ئابوریەوە نااڵندویەتی‪،‬‬ ‫لە ئێستادا ‪ 35‬ملیار دۆالر قەرزی دەرەكی‬ ‫ل��ەس��ەرەوە و ب��ەو هۆیەشەوە پێویستە‬ ‫یەكێتی ئ��ەوروپ��ا لە سااڵنی داه��ات��وودا‬ ‫هاوكاری بانكەكان و ئابوری ئەو واڵتە بكات‬ ‫و لە مایەپوچ بوون رزگاریان بكات‪.‬‬ ‫یەكێتی ئ��ەوروپ��ا پێشتر ‪ 665‬ملیۆن‬ ‫ی��ۆرۆی بۆ كرواتیا تەرخان ك��ردوە و لە‬ ‫ماوەی هەشت ساڵی داهاتووشدا بڕیارە ‪13‬‬ ‫ملیار و ‪ 700‬ملیۆن یۆرۆیتر وەك قەرز بەو‬ ‫واڵتە بدات‪.‬‬ ‫باشتركردنی دۆخی ئابوری یەكێك بوو‬ ‫لەو مەرجانەی حكومەتی كرواتیا پێوەی‬ ‫پابەند كرابوو بۆ بە ئەندامبوون لە یەكێتی‬ ‫ئ��ەوروپ��ادا جێبەجێی بكات ئ���ەوەش لە‬ ‫كاتێكدایە كە لە ئێستادا رێژەی بێكاری لەو‬ ‫واڵتە ‪ 20%‬ە‪.‬‬ ‫قەیرانی ناوچەی یۆرۆ هەر لە ئێستاوە‬ ‫كرواتیاشی گ��رت��وەت��ەوە‪ ,‬بەپێی وت��ەی‬ ‫پسپۆڕانی ب��واری ئابوری چەند ساڵێك‬ ‫پێویستە تا یەكەی دراوی نیشتمانی كرواتیا‬ ‫بگۆڕدرێت بۆ یۆرۆ ئەوەش بەرزبوونەوەی‬ ‫نرخەكانی لەو واڵتە لێدەكەوێتەوە‪.‬‬ ‫یەكێتی ئەوروپا كە لە ساڵی ‪1957‬‬ ‫دواب�����ەدوای رێ��ك��ەوت��ن��ام��ەی رۆم���ا وەك‬ ‫یەكێتیەكی ئابوری دامەزرا و لە سەرەتادا‬ ‫تەنیا ‪ 6‬ئەندامی هەبوو‪ ,‬بەاڵم دواتر نەك‬ ‫هەر ژمارەی ئەندامانی زیاتر بوون بەڵكو‬ ‫گۆڕدرا بۆ یەكێتیەكی ئابوری‪ -‬سیاسی ‪.‬‬ ‫س��اڵ��ی ‪ 1993‬ب��ەپ��ێ��ی رێ��ك��ەوت��ن��ی‬ ‫ماستریخت بناخەی یاسایی ئێستای ئەو‬ ‫یەكێتیە داندرا و لە ساڵی ‪ 1999‬یەكێتی‬ ‫ئەوروپا بووە خاوەنی یەكەیەكی دراوی‬ ‫تایبەت بە خۆی بە ناوی یۆرۆكە لە ئێستادا‬ ‫جێگەی یەكەی دراوی ‪ 17‬واڵتی ئەندامی ئەو‬ ‫یەكێتیەی گرتوەتەوە‪.‬‬ ‫ك��ۆی ژم���ارەی دانیشتوانی واڵتانی‬ ‫ئەندامی ئەو یەكێتیە زیاتر لە ‪ 500‬ملیۆن‬ ‫كەسە و لە ساڵی ‪ 2007‬دا ‪ 31%‬ی كۆی‬ ‫داهاتی جیهان لەو یەكێتیە بەرهەمهاتووە‪.‬‬ ‫لەوە ناچێت كرواتیا دوا ئەندامی یەكێتی‬

‫رەخەنەگرانیش پێانوایە یەكێتی ئەوروپا‬ ‫زۆر گەورەیەو فراواتربوونی دەسپێكە بۆ‬ ‫كێشەو بواری گەندەڵی زیاتر‪ ،‬بەهۆی ئەو‬ ‫قەیرانە داراییەی ئەوروپای گرتوەتەوە‪،‬‬ ‫پەیوەندی نێوان واڵتانی بەرەی خۆرئاوا‪،‬‬ ‫رۆژه��ەاڵت و باشور بەڕاستی باشبوونی‬ ‫بەخۆوە نەبینیووە‪.‬‬

‫چەند ساڵێك‬ ‫پێویستە تا یەكەی‬ ‫دراوی نیشتمانی‬ ‫كرواتیا بگۆڕدرێت‬ ‫بۆ یۆرۆ ئەوەش‬ ‫بەرزبوونەوەی‬ ‫نرخەكانی لەو‬ ‫واڵتە لێدەكەوێتەوە‬

‫زاگرب‬ ‫پایتەخت ‬ ‫كرواتی‬ ‫زمانی رەسمی ‬ ‫كۆماری‬ ‫سیستمی حكومەت ‬ ‫سەربەخۆیی ‪ 25‬ی حوزەیرانی ‪ 1991‬لە یوگسالڤیا‬ ‫جیابوەوە‬ ‫‪ 56،542‬كیلۆمەتری چوارگۆشە‬ ‫رووبەر ‬ ‫‪4،453،500‬‬ ‫ژمارەی دانیشتوان ‬ ‫‪ 81‬ك��������ەس ل������ە ه����ەر‬ ‫چڕی دانیشتوان ‬ ‫كیلۆمەترێكی چوارگۆشەدا‬ ‫یەكەی دراو كۆنا‬ ‫ئیڤۆ یوسیپۆڤیچ‬ ‫سەرۆك كۆمار ‬ ‫بریس شپرێم‬ ‫سەرۆك وەزیران ‬

‫ئەوروپا بێت‪ ،‬لە ئێستادا واڵتی ئایسالند‪،‬‬ ‫مۆنتەنیگرۆ‪ ،‬سربیا‪ ،‬توركیاو مەكەدۆنیا‬ ‫كاندیدن‪ ،‬بۆ بوون بە ئەندام لە یەكێتی‬ ‫ئەوروپادا و واڵتانی ئەلبانیا‪ ،‬كۆسۆڤۆ و‬ ‫بۆسنەو هەرزەگۆڤینا خوازیاری ئەوەن لەو‬ ‫یەكێتیەدا ببنە كاندیدی بە ئەندامبوون لەو‬ ‫یەكێتیەدا‪.‬‬ ‫بەاڵم پرسیارێك لە ئارادایە ئەویش‬ ‫ئەوەیە ئایا یەكێتی ئەوروپا زۆر فراوان‬ ‫نەبووە؟‬ ‫ستیفان فولە كۆمیسیاری ئەوروپا‬ ‫بۆ ب��واری فراوانبوونی یەكێتی ئەوروپا‬ ‫پێیوایە هێشتا یەكێتییەكە زۆر ف��راوان‬ ‫نییە!‪ ،‬هەروەها فراوانبوونی یەكێتییەكە‬ ‫ه��ۆك��اری قەیرانە داراییەكانی ئەوروپا‬ ‫نییە‪ ،‬بگرە بەشێكە لە چ��ارەس��ەری ئەو‬ ‫قەیرانە‪ .‬بەبڕوای ئەو بەرپرسەی ئەوروپا‪،‬‬ ‫فراوانبوونی یەكێتی ئەوروپا بۆ بازاڕی‬ ‫ناوخۆی یەكێتییەكە و بە ئەندامبوونی‬ ‫ك��روات��ی��ا‪ ،‬چ��ان��س��ی زی��ات��ر دەدات بۆ‬ ‫كۆمپانیاكان و دەبێتە هۆكاری كاری زیاتر‪،‬‬

‫سەرچاوەكان‪:‬‬ ‫‪www.dw.de‬‬ ‫‪www.bbc.uk/persian‬‬ ‫‪www.euronews.com‬‬ ‫‪www.wikipedia.com‬‬ ‫‪www.radiofarda.com‬‬ ‫‪www.pukmedia.com‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪127‬‬


‫ئاشنابوون بە‬

‫بێنیتۆ مۆسۆلۆنی‬

‫دواساتەكانی تەمەنی بوو بە گەمەی دەستی‬ ‫هیتلەر و فەرمانەكانی ئەوی جێبەجێدەكرد‬

‫(بەشی سێهەم و كۆتایی)‬

‫لە فارسییەوە‪ :‬مەجید مارابی‬

‫ج‬

‫(‪)10‬‬ ‫جەنگ و مردن‬ ‫لە ساڵی (‪ )1940‬وینستۆن چەرچڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا‬ ‫هەوڵیدا پەیوەندی واڵتەكەی لەگەڵ مۆسۆلۆنی گەشەپێبدات‪ ،‬ئەو هیوادار‬ ‫بوو بەوەی ئەو كارەی رێگری بكات لە پەیوەستبوونی بە ئەڵمانیا لە جەنگی‬ ‫ئەوروپادا‪.‬‬ ‫پێدەچوو بەریتانیای مەزن هەڕەشەیەكی گەورە بێت بۆ سەر ئیتالیا‪،‬‬ ‫ئەو واڵتە هەم جەبەل تارق و هەم نۆكەندی سویسی لە ژێر كۆنترۆڵدا بوو‬ ‫و تاقە رێگاكانی ئیتالیای لە دەریای سپی ناوەڕاست داخستبوو‪ ،‬سەربای‬ ‫هەموو ئەوانەش مۆسۆلۆنی ئامادە نەبوو لەگەڵ بەریتانیا هاوپەیمانی بكات‪.‬‬ ‫بەریتانیا وەفادار بوو بە بەڵێنیەكەی بەرامبەر بە هاوكاریكردنی پۆڵندا لە‬ ‫ئەگەری هێرشی ئەڵمانیادا‪ ،‬پێویست بوو ئیتالیاش رێكەوتننامەكەی لەگەڵ‬ ‫ئەڵمانیا جێبەجێ بكردایە‪ .‬لە رۆژی ‪10‬ی حوزەیراندا ئیتالیا جەنگی لە دژی‬ ‫فەرەنسا و بەریتانیا راگەیاند‪ .‬ئەو راگەیاندنی جەنگەش دوو هەفتە بەر لە‬ ‫هەرەسهێنانی فەرەنسا ئەنجامدرا و ئیتالیا بە هۆی هاوكاری ئەڵمانیاوە‬

‫‪128‬‬


‫لە داگیركردنی فەرەنسا لە دەستكەوتەكانی‬ ‫جەنگدا هاوبەش بوو‪.‬‬ ‫لەو رووەوە كە مۆسۆلۆنی سوپایەكی‬ ‫زۆر ب��ەه��ێ��زی ن��ەب��وو‪ ،‬زی��ات��ر رووی لە‬ ‫ستراتیژی جەنگی ب��ەرگ��ری ك��رد‪ ،‬ئ��ەو بە‬ ‫ڕاستی نەیدەویست لە جەنگدا تێوەگلێت‪،‬‬ ‫بەاڵم كاتێك كە بینی ئەڵمانیا بە خێرایی بە‬ ‫سەر ئەوروپادا سەركەوتو دەبێت‪ ،‬تێگەیشت‬ ‫كە پێویستە ئیتالیا بەشداری جەنگ بكات‪،‬‬ ‫ئەگینا دوب��ارە لە دەستكەوتەكان بێبەش‬ ‫دەبێت‪ .‬ئەو بەنیازبوو تەنها هێرش بكاتە‬ ‫سەر ئەو واڵتانەی كە الواز بوون‪.‬‬ ‫لە سیانزەی سێپتەمبەردا ئامادەی هێرش‬ ‫كردنەسەر میسر بوو‪ ،‬تا رۆژی نۆی دیسەمبەر‬ ‫جەنگەكە لە بەرژەوەندی ئیتالیەكاندا بوو‪،‬‬ ‫لەو رۆژەدا هێزە بەریتانیەكان كە نزیكەی‬ ‫یەك لەسەر چواری هێزەكانی ئیتالیا بوون‬ ‫درزیان خستە ریزەكانیانەوە و ئیتالیەكانیان‬ ‫لە میسر كردە دەرەوە‪.‬‬ ‫دۆخی ئیتالیەكان لە یۆنانیش باشتر‬ ‫ێ ن��ەب��وو ل��ەگ��ەڵ ئ���ەوەی ئیتالیا لە‬ ‫ل��ەو ‌‬ ‫ئۆكتۆبەری ساڵی (‪ )1940‬هێرشیكردە‬ ‫سەر یۆنان و بەشێكی گەورە لە خاكی ئەو‬ ‫واڵتەیان داگیر كردو توانای دوژمن زیاتر بوو‬ ‫لە ئاستی چاوەڕوانی‪ ،‬یۆنانیەكان لە (‪)22‬‬ ‫ی نۆڤەمبەرەوە بۆ (‪)23‬ی دیسەمبەر دەستیان‬ ‫دایە دژە هێرش و تاكو دەری��ای ئادریاتیك‬ ‫پاشەكشەیان بە ئیتالیەكان كرد‪ ،‬بەریتانیا‬ ‫ئەو ناوچەیەی بۆردومانكرد‪ .‬ئیتالیەكان‬ ‫ژم��ارەی��ەك��ی زۆر س��ەرب��از و بڕێكی زۆر‬ ‫كەرەستەی سەربازییان لە دەستدا‪.‬‬ ‫ل��ە س��ەرەت��اك��ان��ی س��اڵ��ی (‪)1941‬دا‬ ‫ئیتالیەكان تەنانەت لە ناو خاكی خۆشیان‬ ‫لە زیانەكانی جەنگ پ��ارێ��زراو نەبوون –‬ ‫بەریتانیەكان دەستیانكرد بە بۆردومانی‬ ‫ئیتالیا‪ ،‬ج��گ��ەل��ەوە‪ ،‬ه��ەواڵ��ی خ��ۆش لە‬ ‫بەرەكانی دیكەی جەنگەوە نەدەگەیشت‪،‬‬ ‫ئیتالیەكان سەرەتا لە سۆماڵی بەریتانیا‬ ‫پێشڕەویان كردبوو‪ ،‬ب��ەاڵم لە جانیوەری‬ ‫(‪)1941‬دا هاوپەیمانان دۆخەكەیان گۆڕی‪.‬‬ ‫بەریتانیای مەزن هێرشی كردەسەر ئەسیوبیا‬ ‫و سۆماڵی بەریتانیا و هاوپەیمانان لە چواری‬ ‫ئەپریلدا ئەدیس ئەبابایان كۆنترۆڵ كرد‪.‬‬ ‫مانگی دوات��ر هیال سەالسی گ��ەڕای��ەوە سەر‬

‫موسۆلینی ئۆباڵی هەر‬ ‫شكستێكی دەخستە‬ ‫پاڵ جەنڕاڵەكانی‪،‬‬ ‫زۆری نەخایاند كە‬ ‫ئۆباڵەكانی خستە‬ ‫ئەستۆی خودی خەڵك‪.‬‬ ‫دەیوت ئیتالیەكان الواز‬ ‫و ترسنۆكن‬

‫تاج و تەختەكەی‪ ،‬ئیتالیا وردەوردە هەموو‬ ‫كۆڵۆنیاڵەكانی بە بەریتانیا دۆڕاند‪.‬‬ ‫مۆسۆلۆنی لە هەوڵدابوو خەڵك بەو‬ ‫قەناعەتە بگەیەنێت ك��ە ئ��ەو شكستانە‬ ‫سەركەوتن – یان النیكەم ئەو شكستانە ب ‌ێ‬ ‫بایەخ نیشان ب��دات‪ .‬ئەو م��ژدەی ئ��ەوەی بە‬ ‫خەڵكەكەی دەدا كە بەم نزیكانە بەریتانیای‬ ‫مەزن شكست دەهێنێت‪ .‬موسۆلۆنی ئۆباڵی‬ ‫هەر شكستێكی دەخستە پاڵ جەنڕاڵەكانی‪،‬‬ ‫زۆری نەخایاند ك��ە ئۆباڵەكانی خستە‬ ‫ئەستۆی خودی خەڵك‪ .‬دەیوت ئیتالیەكان‬ ‫الواز و ترسنۆكن‪.‬‬ ‫هەڵوێست و دەرب��ڕی��ن��ە توندەكانی‬ ‫مۆسۆلۆنی ئیتالیەكانی توڕە كرد‪ ،‬ئەوان بە‬ ‫هۆی لەدەستدانی ئازیزانیان لە جەنگێكدا كە‬ ‫ئیتالیا شكستی تێدا هێنابوو‪ ،‬دڵیان شكابوو‪،‬‬ ‫هیالك و بێزا ببوون لە بۆردومانەكان‪،‬‬ ‫ژیان رۆژب��ەرۆژ سەخت تر دەب��وو‪ .‬ئیتالیا‬ ‫رووبەڕووی كەمبوونەوەی خۆراك ببوویەوەو‬ ‫زۆرك����ەس ش���ەوان ب��ە برسیێتی س��ەری��ان‬ ‫دەنایەوە‪.‬‬ ‫لە (‪)22‬ی حوزەیرانی ساڵی (‪،)1941‬‬

‫هیتلەر هێرشیكردە سەر سۆڤیەتی هاوپەیمانی‬ ‫پێشووی‪ ،‬مۆسۆلۆنی هێزەكانی ئیتالیای‬ ‫بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئەڵمانیەكان‬ ‫رەوانەكرد بۆ ئ��ەوەی بە ئاسانی لە خاكی‬ ‫سۆڤیەتدا پێشڕەوی بكەن‪ ،‬ئەو هیواداربوو‬ ‫ب����ەوەی ب��ە پ��ەی��وەس��ت��ب��وون ب���ەو جەنگە‬ ‫سەركەوتوەوە ئیتالیەكان خۆشحاڵ و هیوادار‬ ‫بكات‪ ،‬بەاڵم پێشڕەوی ئەڵمانیا لە سۆڤیەت‬ ‫زۆری نەخایاند‪ ،‬لە مانگی نۆڤەمبەردا‬ ‫روس��ەك��ان ب��ە ه��اوك��اری س��ەرم��اوس��ۆڵ��ەی‬ ‫زستان‪ ،‬دەستیانكرد بە پاشەكشەپێكردنی‬ ‫ئەڵمانیەكان‪.‬‬ ‫كاتێك كە ئەڵمانیەكان رووب���ەڕووی‬ ‫شكستبوونەوە‪ ،‬هیتلەر چاوەڕوانی ئەوەبوو‬ ‫ب��ە ه��ەر شێوەیەك ك��ە دەی��ەوێ��ت ئیتالیا‬ ‫هاوكاریی بكات‪ ،‬زیاتر لە (‪)350‬ه���ەزار‬ ‫ئیتالی بۆ كاركردن لە كارگە جەنگیەكاندا‬ ‫رەوان����ەی ئەڵمانیا ك���ران‪ ،‬وەك���و كۆیلە‬ ‫مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرا‪ ،‬كاتێك خانەوادە و‬ ‫كەسوكاریان ئاگاداری شێوازی مامەڵە كردن‬ ‫لەگەڵ ئازیزانیان بوونەوە لە ئەڵمانیا‪،‬‬ ‫توڕەیی گشتی سەرتاسەری ئیتالیای داگرت‪.‬‬ ‫لە ح��وزەی��ران��ی (‪)1942‬دا هێزەكانی‬ ‫ئیتالیا بە نوقمكردنی كەشتیە بەریتانیەكان‬ ‫لە دەری��ای سپی ن��اوەڕاس��ت سەركەوتنیان‬ ‫بەدەستهێنا‪ .‬مۆسۆلۆنی بە سەیركردنی‬ ‫دیمەنی نوقمبوونی كەشتیەكان ل��ە ناو‬ ‫فڕۆكەیەكی ئیتالیەوە چێژی دەب��رد‪ .‬ئەو‬ ‫سەردانی باكوری ئەفریقاشی كرد بۆ ئەوەی‬ ‫ورەی سەربازانی توشبوو بە جەنگ لەگەڵ‬ ‫بەریتانیا بەرز بكاتەوە‪.‬‬ ‫دوای گەڕانەوەی مۆسولۆنی نەخۆشی كۆ‬ ‫ئەندامی هەرسكردنی كە لە گەنجیەوە توشی‬ ‫ببوو سەری هەڵدایەوە‪ ،‬هێشتا نەخۆشیەكەی‬ ‫بەردەوام بوو كە هاوپەیمانان لە ئیتالیا نزیك‬ ‫بوونەوە‪ .‬دوای پاكسازی باكوری ئەفریقا لە‬ ‫هێزی بەرەی میحوەر – ناوێك كە بۆ ئیتالیا‬ ‫و ئەڵمانیا و ژاپۆن دانرابوو‪ ،‬هاوپەیمانان‬ ‫هێرشیانكردە سەر قەاڵیەك لە نێوان تونس‬ ‫و سیسیلدا و پاش یەك هەفتە پێكدادان قەاڵكە‬ ‫كۆنترۆڵ كرا‪.‬‬ ‫ل��ەو س��ەردەم��ەدا تەنانەت زۆرێ��ك لە‬ ‫نزیكترین كەسەكانی مۆسۆلۆنیش داوای��ان‬ ‫لێدەكرد خۆی بەدەستەوە بدات‪ ،‬بەاڵم ئەو‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪129‬‬


‫داواكاریانەی رەتكردەوە‪ .‬سەرباری ئەوەی‬ ‫خەڵكی ئیتالیا توشی قاتوقڕی ببوون و‬ ‫رۆژانە قوربانیان دەدا‪ ،‬مۆسۆلۆنی لە جەنگ‬ ‫بەردەوام بوو‪.‬‬ ‫لە تەموزی (‪)1943‬دا هێزەكانی ئەمریكا‬ ‫و بەریتانیا لە دورگ��ەی سیسیل دابەزین‪.‬‬ ‫مۆسۆلۆنی بیست ساڵ پێش ئەو وادەیە گورزی‬ ‫كوشندەی لە مافیای سیسیل یان تاوانبارانی‬ ‫رێكخراو وەشاندبوو‪ ،‬لە ئێستادا ئەوان لە‬ ‫رۆڵی رێبەر و رێنومادا بۆ تێپەڕین لە چیاكان‬ ‫و پاكسازی جادەكان لە قەناس بەدەستەكان‬ ‫هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانانیان دەكرد‪.‬‬ ‫هاوپەیمانان لە حەڤدەی ئابدا كۆنترۆڵی‬ ‫سیسیلیان ب��ەدەس��ت��ەوە گ��رت و كردیانە‬ ‫پێگەیەك بۆ هێرشكردنە سەر خاكی ئیتالیا‪،‬‬ ‫مۆسۆلۆنی سەبارەت بە هاوپەیمانان وتی‪»:‬‬ ‫ئەوان خەریكە لە دەرگا دەدەن‪».‬‬ ‫ئ��ەو هیچ پالنێكی بۆ بەرگریكردن لە‬ ‫واڵتەكەی نەبوو ئەو كەسانەشی كە وەفادار‬ ‫بوون بەرامبەر بە مۆسۆلۆنی بە تێگەیشتن‬ ‫لەو پرسە وردە وردە لێی دوردەكەوتنەوە‪.‬‬ ‫مۆسۆلۆنی كە دەیزانی پێویستی بە یارمەتییە‬ ‫پەنای ب��ردە بەر هیتلەر‪ ،‬لەو رووەوە كە‬ ‫رێگایەك نەمابوویەوە‪ ،‬مۆسۆلۆنی ئەو‬ ‫پێشنیارەی هیتلەری بەبێ‌ ئەمال و ئەوال‬ ‫پەسەند كرد‪ ،‬كە داوای كرد‪ ،‬فەرماندەیەكی‬ ‫ئەڵمانی سەر لە نوێ‌ سوپای ئیتالیا بونیاد‬ ‫بنێتەوە‪.‬‬ ‫ه��اوك��ات ل��ەگ��ەڵ چاوپێكەوتنەكەی‬ ‫مۆسۆلۆنی لەگەڵ هیتلەر‪ ،‬رۆم��ا و شارە‬ ‫گەورەكانی تری ئیتالیا لە ژێر بۆردومانی‬ ‫چ��ڕی ه��اوپ��ەی��م��ان��ان��دا ب���وون‪ ،‬س��ەرك��ردە‬ ‫فاشیستەكان ب��ەو ب��ڕوای��ەوە كە پێویستە‬ ‫كارێك ئەنجام بدرێت‪ ،‬بڕیاریاندا مۆسۆلۆنی‬ ‫لە پۆستی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان‬ ‫دوربخەنەوە و سوپا رادەستی پاشا بكەن‪.‬‬ ‫پەرلەمان و دەستور زیندوكرایەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫مۆسۆلۆنی هیچ كارێكی نەكرد‪ ،‬ئەو دەیزانی‬ ‫كە پشتیوانی پارتەكەی خ��ۆی و زۆرب��ەی‬ ‫ئیتالیەكانی لە دەستداوە‪.‬‬ ‫مۆسۆلۆنی لە (‪)25‬ی تەموزدا چاوی‬ ‫ب��ە پاشا ك��ەوت و پاشا پێیوت‪»:‬دوچەی‬ ‫خۆشەویستم‪ ،‬ئیتر كەڵكی نەماوە‪ .،‬ئیتالیا‬ ‫پارچەپارچە ب��ووە‪ ،‬سوپا ورەی نەماوە‪،‬‬

‫‪130‬‬

‫سەربازەكان ئیتر نایانەوێت جەنگ بكەن‪،‬‬ ‫ب��ەدڵ��ن��ی��ای��ەوە ت��ۆ س��ەب��ارەت ب��ە هەستی‬ ‫ئیتالیەكان بەرامبەر بە خۆت خۆشباوەڕ نیت‪.‬‬ ‫لەم ساتەدا تۆ بێزراوترین پیاوی ئیتالیایت‪.‬‬ ‫مۆسۆلۆنی پاش بیست خولەك گفتوگۆ‬ ‫پەسەندیكرد كە دەستلەكار بكێشێتەوە‪.‬‬ ‫فەرمانڕەوایی ئەو كۆتایی پێهاتبوو‪ .‬وتی‪»:‬‬ ‫من پەنجەم لە پەنجەی جیهان ئااڵند و‬ ‫دەرك��ەوت كە لە ئەستۆی بەرنەهاتم‪ ،‬من‬ ‫سوكایەتیم بە مرۆڤەكانی تر كرد ئەوان تۆڵە‬ ‫دەسێننەوە‪».‬‬ ‫مۆسۆلۆنی دەستگیر و زیندانی كرا بۆ‬ ‫ئەوەی لەهەر جۆرە هێرشێك پارێزراو بێت‪ .‬لە‬ ‫(‪)28‬ی ئابدا ئەویان بۆ هۆتێلێكی دورەدەست‬ ‫لە بیابانەكانی باكوری رۆما دورخستەوە‪.‬‬ ‫پی یەترۆ بادۆلیڤ‪ ،‬سەرۆك وەزیرانی‬ ‫نوێی ئیتالیا لە هەشتی ئەیلولدا رایگەیاند‪،‬‬ ‫لەگەڵ هاوپەیمانان ئاشتی كردوە‪ .‬هەرچەند‬ ‫ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتی هیتلەر ئامادەی‬ ‫تەسلیم ب���وون ن��ەب��وو‪ ،‬هیتلەر پالنی‬ ‫ئ��ەوەی دان��اب��وو مۆسۆلۆنی بگەڕێنێتەوە‬ ‫س���ەر دەس�����ەاڵت‪ .‬ب��ە وت���ەی مۆسۆلۆنی‬ ‫گالیدێرێك(جۆرە فڕۆكەیەك) لە نزیكەی‬ ‫سەد مەتری ئەو هۆتێلەی تێدا نیشتەجێبوو‬ ‫نیشتەوە‪ ،‬چ��وار ی��ان پێنج پ��ی��اوی تێدا‬ ‫دابەزین و چەكیان بەدەستەوە گرت و بەرەو‬ ‫هۆتێلەكە بەڕێكەوتن و چەند گالیدێرێكی دیكە‬ ‫لە ناوچەكە نیشتنەوە‪ ،‬لە نێوان سەربازە‬ ‫ئەڵمانیەكاندا ئەفسەرێكی ئیتالی بەرچاو‬ ‫دەكەوت‪ ،‬مۆسولۆنی داوای لە پاسەوانەكانی‬ ‫ك��رد ت��ەق��ەی��ان لێنەكەن‪ ،‬پاسەوانەكانی‬ ‫چەكەكانیان داگرت و مۆسۆلۆنی بەب ‌ێ پێكدادن‬ ‫بەرەو فڕۆكە ئەڵمانیەكە كە چاوەڕوانی بوو‬ ‫بەڕێكەوت‪.‬‬ ‫مۆسۆلۆنی وت��ی‪ ،‬من بە درێژایی ئەم‬ ‫ماوەیە دەمزانی فوهرر(نازناوی هیتلەر بە‬ ‫واتای پێشەوا) بە شێوەیەك دۆستایەتی خۆی‬ ‫لەگەل من دەسەلمێنێت‪».‬‬ ‫مۆسۆلۆنی دوای هەاڵتن‪ ،‬بوو بە گەمەی‬ ‫دەستی هیتلەر و فەرمانەكانی دیكتاتۆری‬ ‫ئەڵمانیای جێبەجێ دەكرد‪ ،‬یەكەم كاری ئەو‬ ‫وتارێكی رادیۆیی بوو كە تێیدا بە خەڵكی‬ ‫ئیتالیای راگ��ەی��ان��د‪ ،‬كە پاشا و س��ەرۆك‬ ‫ێ خیانەتیان بە ئیتالیا كردوە‪.‬‬ ‫وەزیرانی نو ‌‬

‫مۆسۆلۆنی بەڵێنی ئ��ەوەی��دا س��ەرب��اری‬ ‫خ��ۆب��ەدەس��ت��ەوەدان��ی س���ەرۆك وەزی����ران‪،‬‬ ‫بە یارمەتی ئەڵمانیەكان ئیتالیا ب��ەرەو‬ ‫سەركەوتن ببات‪.‬هیتلەر حكومەتی مۆسۆلۆنی‬ ‫لە باكوری ئیتالیا دام��ەزران��د‪ .‬مۆسۆلۆنی‬ ‫بەنیازبوو بگەڕێتەوە بۆ رۆما‪ ،‬بەاڵم هیتلەر‬ ‫نەیدەویست ئەو بگەڕێتەوە رۆم��ا‪ ،‬چونكە‬ ‫كۆنترۆڵی لە دەسەت ئەڵمانیەكانەوە بوو‪،‬‬ ‫مۆسۆلۆنی كە نەیدەوێرا دژایەتی هیتلەر‬ ‫بكات لە باكوردا مایەوە و حكومەتی پێكهێنا‪.‬‬ ‫هیتلەر تا ئەو كاتەی مۆسۆلۆنی سەرئێشەی‬ ‫بۆدروستنەكردبوو‪ ،‬لێی گەڕابوو بە حاڵی‬ ‫خۆی مامەڵەبكات‪.‬‬ ‫مۆسۆلۆنی بڕیاریدابوو ئەو كەسانەی كە‬ ‫خیانەتیان پێكردوە‪ ،‬دەستگیر بكات لەوانە‪،‬‬ ‫كنت گالیاتسۆ چیانۆی ه��اوس��ەری ئێدای‬ ‫كچی‪ .‬كاتێك سەركردە فاشیستەكان دەنگیان‬ ‫بە دورخستنەوەی مۆسۆلۆنی لە فەرماندەیی‬ ‫گشتی هێزە چەكدارەكاندا‪ ،‬چیانۆی زاوای‬ ‫لەگەڵ ئ��ەوان رێكەوتبوو‪ ،‬ئ��ەو پێیوابوو‬ ‫ێ ل��ە كابینەكەیدا‬ ‫س���ەرۆك وەزی��ران��ی ن��و ‌‬ ‫پۆستێكی پێدەبەخشێت‪ ،‬ب��ەاڵم لە هەڵەدا‬ ‫ب��وو‪ .‬موسۆلنی زاواك���ەی بە خیانەتكردن‬ ‫تۆمەتبار كرد‪ .‬سەرباری داواكاریەكانی ئێدا‬ ‫بۆ لێخۆشبوونی‪ ،‬مۆسۆلۆنی لە رۆژی (‪)11‬‬ ‫ی كانوونی دووەمی ساڵی (‪)1944‬دا فەرمانی‬ ‫لەسێدارەدانی بۆ دەركرد‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم رۆژگ����اری موسۆلنیش روو لە‬ ‫كۆتایی بوو‪ .‬رۆما رۆژی پێنجی حوزەیران‬ ‫كەوتە دەست هاوپەیمانان‪ .‬موسۆلنی كە لە‬ ‫خەو و خواردن كەوتبوو‪ ،‬خەریك بوو شێت‬ ‫ببێت‪ ،‬دوای دڵنیابوونی لە سەركەوتنی‬ ‫هاوپەیمانان‪ ،‬بیری لە هەاڵتن لە ئیتالیا‬ ‫ێ بڕوات؟‬ ‫دەك��ردەوە‪ ،‬بەاڵم دەیتوانی بۆ كو ‌‬ ‫هیچ كەس ئەوی نەدەویست‪ ،‬لەوانە هاوڕێ‬ ‫ئیتالیەكانیشی‪.‬‬ ‫ئ��ەگ��ەرچ��ی پ��اس��ەوان��ان��ی ئەڵمانی‬ ‫پێیانوتبوو كە نەڕوات بۆ میالن‪ ،‬موسۆلۆنی‬ ‫داواكاریەكەی ئەوانی لەبەرچاو نەگرت‪ ،‬لە‬ ‫(‪)25‬ی نیسانی ساڵی (‪)1945‬دا موسۆلۆنی‬ ‫بەب ‌ێ ئەوەی ئەڵمانیەكان خۆڕاگریەك بكەن‪،‬‬ ‫لەگەڵ هاوڕێیەكی بە ئۆتۆمبیلێك هەاڵتن‪.‬‬ ‫دوو رۆژ دوات��ر موسۆلۆنی و هاوڕێكەی‬ ‫بە گروپێكی دووس��ەد كەسی لە سەربازانی‬


‫ئەڵمانی پەیوەست بوون كە بەرەو سویسرا‬ ‫ه��ەڵ��دەه��ات��ن‪ ،‬ب���ەاڵم ب��ەر ل��ە گەیشتنیان‬ ‫بە سنور رێگەیان لێگیرا‪ .‬فەرماندەیەكی‬ ‫ئیتالیەكان كە رێگەی لێگرتبوون وتبووی‬ ‫بە مەرجێك ئیتالیتان تێدا نەبێت دەتوانن‬ ‫بڕۆن‪ ،‬مۆسۆلۆنی كە جلە ساختەكانی تەنها‬ ‫كاڵوێكی ئەڵمانی بوو‪ ،‬دەستبەج ‌ێ ناسرایەوە‬ ‫و دەستگیر كرا و رەوانەی گوندێكی باكور بە‬ ‫ناوی دونگۆ كرا‪.‬‬ ‫ك�ل�ارت���ا پ��ت��ات��چ��ی‪ ،‬خ��ۆش��ەوی��س��ت��ی‬ ‫م��وس��ۆل��ۆن��ی‪ ،‬ك��ە ب��ە ن��ی��ازب��وو ل��ە رێگای‬ ‫سویسرادا بەو پەیوەست بێت‪ .‬بەاڵم ئەویش‬ ‫دەستگیر كرا و رەوانەی دۆنگۆك كرا‪ ،‬پتاتچی‬ ‫كە رەوانەی الی موسۆلۆنی كرابوو‪ ،‬ئامادە‬ ‫نەبوو بە تەنها بەجێیبهێڵێت‪ .‬مۆسۆلۆنی و‬ ‫پتاتچیان لە ماڵێكی گوندنشیناندا زیندانی‬ ‫كرد و پاسەوانیان لە چواردەوری ماڵەكە دانا‪.‬‬ ‫مۆسۆلۆنی دەی��زان��ی ك��ە زۆر زیندو‬ ‫نامێنێتەوە بیری ل��ە راك��ل��ەی ه��اوس��ەری‬ ‫دەكردەوە‪ .‬لە كاتێكدا چاوەڕوانی دیاریكردنی‬ ‫چارەنوسی ب��وو‪ ،‬دوای��ن نامەی ژیانی بۆ‬ ‫راكلەی هاوسەری نوسی‪»:‬لە بەردەمتدا چۆك‬ ‫دادەدەم لێت دەپاڕێمەوە لێم ببووری لە‬ ‫بەرامبەر ئەو خراپیانەدا كە بە شێوەیەكی‬ ‫نەخوازراو بەرامبەر بە تۆ ئەنجاممداوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوە بزانە كە تۆ تەنها ژنێك بوویت كە من‬ ‫لە ناخی دڵەوە هیوای چاكەم بۆ خواستوی‪».‬‬ ‫سزای مردن بە سەرمۆسۆلۆنیدا سەپێنرا‪.‬‬ ‫ئەو و پتاتچیان لە زیندانەكەیان كە لە نێو‬ ‫ماڵێكی گوندنشیناندا بوو دەرهێناو سزای‬ ‫لە سێدارەدانی مۆسۆلۆنی بە دەنگی بەرز‬ ‫خوێندرایەوە و دوو چەكدار بە دەستڕێژكردن‬ ‫سزاكەیان جێبەجێكرد‪ .‬پتاتچی دەستبەج ‌ێ‬ ‫گیانی ل��ە دەس��ت��دا‪ ،‬ب��ەاڵم موسۆلۆنی بە‬ ‫یەكەمین دەستڕێژ بە هۆی كێشەی چەكەكەوە‬ ‫تەنها بریندار ب��وو‪ .‬ب��ەاڵم بە چەكێكی تر‬ ‫دەستڕێژیان لێكرد و كۆتاییان بە ژیانی هێنا‪.‬‬ ‫تەرمی مۆسۆلۆنی و پتاتچیان خستە‬ ‫پشت ل��ۆری��ەك و گواستیانەوە بۆ شاری‬ ‫میالن‪ .‬ئەوانیان لە گۆڕەپانێكی سەرەكی‬ ‫ش��ار ل��ەب��ەرچ��اوی ج��ەم��اوەر س��ەرەو خوار‬ ‫هەڵواسی‪ ،‬تەرمی ‪ 12‬س��ەرك��ردەی دیكەی‬ ‫ئیتالیایان لە تەنیشتی ئەوان هەڵواسی بۆ‬ ‫ئەوەی لە بەرامبەر ئەو ستەمەی دژی خەڵكی‬

‫مۆسۆلۆنی‬ ‫دەستگیر و زیندانی‬ ‫كرا بۆ ئەوەی لەهەر‬ ‫جۆرە هێرشێك‬ ‫پارێزراو بێت‪ .‬لە‬ ‫(‪)28‬ی ئابدا ئەویان‬ ‫بۆ هۆتێلێكی‬ ‫دورەدەست لە‬ ‫بیابانەكانی‬ ‫باكوری رۆما‬ ‫دورخستەوە‬ ‫ئیتالیا ئەنجامی دابوو گاڵتە و سوكایەتی بە‬ ‫تەرمەكەی بكرێت‪.‬‬ ‫ه��اوپ��ەی��م��ان��ان ل��ە ج��ەن��گ��ی جیهانی‬ ‫دووەم��دا سەركەوتنیان بەدەستهێنا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئاوەدانكردنەوەی كاولكاریەكانی جەنگ بۆ‬ ‫ئیتالیا كاتێكی زۆری خایاند‪ .‬یەكەم هەنگاوی‬ ‫ئیتالیەكان هەڵبژاردنی شێوەیەكی نوێی‬ ‫حكومەت و فەرمانڕەوایی بوو‪ .‬لە هەڵبژاردنی‬ ‫س��اڵ��ی (‪)1946‬دا ئیتالیەكان ش��ێ��وازی‬ ‫حكومەتی كۆماریان هەڵبژارد و كۆتاییان بە‬ ‫سیستمی پاشایەتی هێنا‪ .‬لە ساڵی (‪)1947‬‬ ‫دا ئیتالیا دەستورێكی نوێی دانا كە شێوازی‬ ‫سیستمی نوێی دی��اری��دەك��رد‪ .‬خەونەكانی‬ ‫مۆسۆلۆنی سەبارەت بە دیكتاتۆری ئیتالیا بۆ‬ ‫هەتاهەتایە لەگەڵ خۆی چووە گۆڕەوە‪.‬‬ ‫ژیاننامەی بینیتۆ مۆسۆلۆنی‬ ‫‪ 1883‬لە ‪29‬ی ت��ەم��وزدا لە ڤاڕنۆ دی‬ ‫كۆستای لە دایك بوو‬ ‫‪ 1892‬رەوان���ەی قوتابخانەی شەوانە‬ ‫رۆژی كرا لە فاینتسا‪.‬‬ ‫‪ 1893‬لە قوتابخانەی فاینتسا دەردەكرێت‬

‫و دەچێتە قوتابخانەی فۆرلیمپۆپۆلی‪.‬‬ ‫‪ 1901‬لە قوتابخانەی فۆرلیمپۆپۆلی‬ ‫بڕوانامەی مامۆستایەتی بەدەست دەهێنێت‪.‬‬ ‫‪ 1902‬لە گویالتیری وانەی وتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دواتر لە مانگی حوزەیراندا گرێبەستەكەی‬ ‫ێ نەكرایەوە‪.‬‬ ‫نو ‌‬ ‫‪ 1905‬خزمەتی سەربازی ‪ 21‬مانگەی لە‬ ‫مانگی كانونی دووەمدا دەستپێكرد‪.‬‬ ‫‪ 1906‬ل��ە ت��ول��م��دزۆدا س��ەرق��اڵ��ی وان��ە‬ ‫وتنەوە دەبێت‪.‬‬ ‫‪ 1908‬چ��وار مانگ لە ریڤیرای ئیتالیا‬ ‫وانەی وتوەتەوە‪.‬‬ ‫‪ 1909‬ب��ۆ وەرگ��رت��ن��ی س��ەرن��وس��ەری‬ ‫هەفتەنامەی سیالیستی رەوانەی ترنت كرا‪.‬‬ ‫‪ 1910‬لە مانگی كانوونی دووەمدا ژیانی‬ ‫هاوسەرێتی لەگەڵ راكلە پێكهێنا‪.‬‬ ‫‪ 1912‬ل��ە مانگی ن��ۆڤ��ەم��ب��ەردا ب��وو بە‬ ‫سەرنوسەری ئاڤانتی و چوو بۆ میالن‪.‬‬ ‫‪ 1914‬لە مانگی ئۆكتۆبەردا وازی لە‬ ‫ئاڤانتی هێنا رۆژنامە نوێیەكەی باڵو كردەوە‪.‬‬ ‫‪ 1915‬لە ‪31‬ی ئابدا رەوان��ەی خزمەتی‬ ‫سەربازی كرا‪.‬‬ ‫‪ 1921‬بوو بە نوێنەری پەرلەمان‬ ‫‪ 1922‬لە ‪29‬ی ئۆكتۆبەردا بوو بە سەرۆك‬ ‫وەزیران‪.‬‬ ‫‪ 1939‬لە ‪22‬ی ئ��ای��اردا رێكەوتننامەی‬ ‫پۆاڵینی لەگەڵ هیتلەر ئیمزا كرد‪.‬‬ ‫وازی لە پۆستی سەرۆك‬ ‫‪ 1943‬‬ ‫وەزیران هێنا‪.‬‬ ‫‪ 1945‬لە ‪28‬ی نیساندا سزای كوشتنی‬ ‫بەسەردا جێبەجێ دەكرێت‪.‬‬

‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫بنیتو موسولینی‪ ،‬دیکتاتور فاشیست‬ ‫ای��ت��ال��ی��ا‪ ،‬ب��ران��داه��اوگ��ن‪،‬ت��رج��م��ه‌‪ :‬رچ��ا‬ ‫علیزاده‌‪ ،‬چاپ اول‪ 2000،‬نسخه‪،‬انتشارات‬ ‫ققنوس‪،‬تهران‪ ،‬خیابان انقالب‪ ،‬خیابان‬ ‫شهدای ژاندارمری‪ ،‬شمار ‌ه ‪.107‬‬

‫ژمارە (‪ )8‬ئـ ــاب ــی ‪2013‬‬

‫‪131‬‬


132


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.