Kapr24

Page 1

‫طؤظارَيكى روناكبيريي طشتيية‬ ‫بيست رؤذ جارَيك دةزطاى واآل دةريدةكات‬

‫ذمارة ( ‪18 )24‬ىشوباتى ‪2014‬‬

‫يةكةم ذمارةى لة‬ ‫‪8‬ى تشرينى يةكةمى ‪ 2011‬دةرضووة‬ ‫مستەفا ئەحمەد‪:‬‬ ‫وەستاندنی (بەرنامەی بەرنامە)م بەپێویست زانی‬

‫بڵێسە جەبار فەرمان‪:‬‬ ‫مام جەالل لە زۆر شوێندا باسی‬ ‫رۆڵی هێرۆخانى كردووە‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬ ‫ذمارة ( ‪ )13‬كانوونى يةكةمى ‪2012‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬ ‫ذمارة ( ‪ )12‬تشرينى دووةمى ‪2012‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‪ ،‬ذمارة ( ‪ )21‬تشرينى دووةم ‪2013‬‬

‫سیاسییەكانی كورد‪،‬‬ ‫بۆچی ستایشی ژنەكانیان ناكەن؟‬

‫فایەق بێكەس‬ ‫ئەچێتەوە سەرای سلێمانی!‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‪ ،‬ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬ ‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‪ ،‬ذمارة ( ‪ )23‬كانوونى دووةمى ‪2014‬‬

‫چۆمان‪ ،‬رەخنەی توند لە گۆرانيبێژو‬ ‫موزیكژەنانی كورد دەگرێت‬ ‫بڵێسە جەبار فەرمان‪،‬‬ ‫رەخنە لەملمالنێی ژنان و ژنە ئیسالمییەكان‬

‫حەیات‪-‬ی شاعیر‪ :‬بوێریی شیعریی‪،‬‬ ‫باسكردنی لێوو جەستەی پیاو نییە‬

‫جەمال بابان‪:‬‬

‫‪ 11/14‬رۆژی‬ ‫سلێمانی نییە !‬ ‫ئيَمة زياتر دةتناسيَنين‬

‫ئيَمة زياتر دةتناسيَنين‬

‫بؤ ئةوةى زياتر بناسريَيت‬ ‫ريكالم بكة لة طؤظارى كةثر‬

‫بؤ ئةوةى زياتر بناسريَيت‬ ‫ريكالم بكة لة طؤظارى كةثر‬

‫فریال‪ ،‬نیازی وابوو‬ ‫بە یەكجاری وازبهێنێت !‬

‫ئەو گۆرانییەی‬ ‫«پەیمان»ی بردە ئەمنە سوورەكە !‬

‫هاشم جەباری‪-‬ی بێژەر‪،‬‬ ‫جیاوازییەكانی راگەیاندنی بەعس و ئێستا‪!..‬‬

‫ديدار‪ ،‬لةبؤني‬ ‫طوآلوي كتيَبدا!‬

‫ماهیر حەسەن‪:‬‬ ‫ئیشی هونەرمەند نییە گازندە لەالیەنێك بكاو‬ ‫بەشان و باڵی الیەنێكی دیكەدا هەڵبدات‬ ‫جوانكاريی لووت‪،‬‬ ‫لە كوردستانیش‪ ،‬بازاڕی گەرمە‪..‬‬

‫وةزيرة ذنةكةمان‪،‬‬ ‫كاتيَك تازة لةدايك دةبيَتةوة!‬

‫سنور ئاالنی‬ ‫دەبێتە كچی كافرۆش‬

‫ناوةندي ئةنديَشة‪،‬‬ ‫خةونةكاني سليَماني دةولَةمةندتر دةكات!‬ ‫نةخؤشخانةى سؤزي دةرووني‪،‬‬ ‫دايكيَك بؤ نةخؤشةكاني‬

‫دەریا خالد‪-‬ی هونەرمەند بۆ كەپر‪:‬‬

‫ئارايشتطاكاني ذنان‪،‬‬ ‫وةرطرتني ثارةي خةيالَي!‬

‫خۆشەویستی‪ ،‬قوربانیی دەوێت!‬

‫طوطوش‬ ‫طوآ لةطؤراني كوردي دةطريَت‪!..‬‬

‫بةسةرهاتي‬ ‫دلَدارييةكةي تايةر تؤفيق‬

‫ضيرؤكي كوردة هةمةوةندييةكاني‬ ‫ليبياو جةزائيرو يؤنان و مالَتا‬

‫ژنانی رۆژهەاڵتی كوردستان‪ ،‬بۆچی دێن و تووشی چی دەبن؟‬

‫مێرولەو هێلكە بەكەرەوە‪ ،‬كوللەی لە چوكلێت هەڵكێشراو‬

‫«بەتامترین خواردنی سەردەم»‬

‫كوڕانی قژدرێژ و‬ ‫تانەو تەشەری خەڵك!‬

‫ئارایشتكردن‬ ‫نهێنییە گەورەكەی ژنان!‬

‫تۆش خۆت تووشكرد؟‬

‫هاوسەريی‪ ،‬ئەو پڕۆسەیەی گەنجان لێی دەترسن‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‪ ،‬ذمارة ( ‪ )20‬تشرينى يةكةم ‪2013‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‪،‬ذمارة ( ‪ )17‬ئايارى ‪2013‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‪ ،‬ذمارة ( ‪ )22‬كانوونى يةكةم ‪2013‬‬

‫كێ شەقامەكانی شاری‬ ‫سلێمانی ناونا؟‬ ‫چۆن یانەی وەرزشی‬ ‫سلێمانی دامەزرا؟‬

‫كوردانی ئاوارەی رۆژئاوا‪،‬‬ ‫نایانەوێ بە كوردی بخوێنن !‬

‫ماڵی سینەما دەیەوێت چی‬ ‫بۆ سینەماكاران بكات؟‬

‫شیعری هەر چوارپارچەكەی‬ ‫كوردستان لەكفریدا!‬

‫ئەو جەڕاحە كوردەی‬ ‫نزیكەی (‪ )10‬هەزار كەسی‬ ‫لە كوردو عەرەب و فارس‬ ‫چارەسەر كردووە‬

‫سواڵكردن و‬ ‫بەكارهێنانی مێینە!‬

‫پارك و گەنجەكانی كەركوك‪،‬‬ ‫لە لێواری وشك بووندان‬ ‫شەیدا مەعروفی شاعیر‬ ‫هاوسەرگیریی لەگەڵ‬ ‫شیعرو وشەدا ئەنجامداوە‪!..‬‬

‫شاجوانی‬

‫سەربەستی لێسەندۆتەوە‪،‬‬ ‫چ شتێكی تری پێبەخشیوە؟‬ ‫كەپر وردەكارییەكانی‬

‫شاژنـ ــی جانسی‬

‫باڵودەكاتەوە‬

‫خەاڵتی هەردی‬ ‫كێ بردی؟‬ ‫بەچی سەرنجی‬ ‫هاوسەرەكەت رادەكێشیت؟‬

‫هونەرمەند عومەر دڵپاك‪،‬‬ ‫بەچی ئیحراج بوو‪..‬؟‬

‫لەگۆرانی وتندا‪،‬‬

‫شیالن سەعدی‬

‫درامای ئۆشین‪،‬‬ ‫‪ 59‬واڵت دۆبالژی بۆ كردووە!‬

‫لەفیستیڤاڵی گەالوێژ دا‪،‬‬ ‫ناودارەكان دێنە كوردستان!‬

‫ماریا پەلە ناكات!‬ ‫سینەماكارە بزێوەكەی‬ ‫شاری مەهاباد‬

‫بۆ هاوسەرەكەی‬ ‫شەهید كاوە گەرمیانی!‬ ‫تەالر هیرانی‪ ،‬زۆربەی شانۆكارانی‬ ‫كورد بە شانۆكار نازانێت!‬

‫(حەمە دەمبڵ)‪:‬‬

‫هەموو هونەرمەندێك‬ ‫دەرەقەتی كۆمیدیا نایەت‬

‫دیاری عومەر‪،‬‬ ‫بڕیاریداوە هیچ شتێك ناكات‬ ‫كۆمەڵگە رەتی بكاتەوە!‬

‫بە هەورامی پێشوازی‬ ‫لە موراجیع دەكات‬

‫ئەڤین ئاسۆ‪ ،‬لە چییەوە دەستی‬ ‫پێكردو داوای چی لەخانمان دەكات؟‬ ‫بورهان محەمەد‪،‬‬

‫ئاوێزان نوری‪:‬‬

‫بۆچی وازی لە رەشماڵی‬

‫ژن تەنها وەك سێكس و‬

‫كەناڵی ‪ NRT‬هێنا؟‬

‫جەستە!‬

‫كەپرێك بۆ كۆكردنەوەی هەمووان‬

‫ئەو ژنەی لەسلێمانی‬ ‫پیاوان فێری لۆری لێخوڕین دەكات!‬ ‫كورد‪،‬ساڵ كێشكەی كورای!‬ ‫ژنیو ‪100‬‬ ‫هەولێر‬ ‫كام‬ ‫لەكاربەدەستانی‬ ‫گۆڕانكارییو ریشەیی‬ ‫«پێویستە‬ ‫دەرهێنەرە؟‬ ‫سیناریست‬ ‫یەكەم‬ ‫وەرزشیی سلێمانیدا بكرێت»‬ ‫بەرپرسە بااڵكەی حكومەتی مەكسیك‪،‬‬ ‫زەینەب ئەركەوازی‪،‬‬ ‫هەوڵدەدات كوردی فێرببێت‬ ‫بانگەوازی چی بۆ ژنانی خانەقین دەكات؟‬ ‫خانەقینی‪،‬‬ ‫هەڤاڵ‬ ‫كچە سورییە ئاوارەكان‪،‬‬ ‫لەبەر هونەرەكەی‪ ،‬دەبێتە دوكاندار!‬ ‫شووكردن یان بازرگانی؟‬ ‫شاهانە‪،‬‬ ‫پزیشكی‬ ‫واحیدی كفری‪،‬‬ ‫كۆڵنەدان‬ ‫خۆشەویستی و‬ ‫چیرۆكی‬ ‫گەرمیان دەكات‬ ‫هونەری‬ ‫لە سینەماو‬ ‫باس‬ ‫یەكێتی نووسەرانی كورد‬ ‫چۆن دروستبوو‪ ،‬چی بەسەرهات؟‬ ‫موعین ئەسفەهانی‬ ‫نهێنی و ژیانی تایبەتی‬

‫ئەرینا‪،‬‬

‫بێژەری دێرین «شێخ جەمال»‬ ‫پەری تاهیر‪،‬‬ ‫لەبارەی‬ ‫زۆر زانیاری‬ ‫كۆمەڵگاوە‬ ‫لەبارەی‬ ‫دەدركێنێت‬ ‫خۆیەوە‬ ‫چی دەڵێت؟‬

‫ئاڤان جەمال‪ ،‬زەنگی مەترسیی‬ ‫نازانێت!‬ ‫خۆی بەجوان‬ ‫هونەریی بێگانە لێدەدات!‬

‫بەیان سەلیمی‪ ،‬بۆ كلیپەكەى چاوەڕێی هاوكارییە‬

‫‪6‬‬

‫‪32‬‬

‫‪22‬‬

‫‪16‬‬

‫‪CD‬ی گەنجێكی گەرمیانیی بەهرەمەند‪..‬‬

‫‪12‬‬

‫لەماڵەوە‪ ،‬پیاوان هاوكاریی هاوسەریان دەكەن؟‬

‫‪2‬‬ ‫‪47‬‬

‫‪10‬‬

‫ســــةرنووسةر‬ ‫‪07701583203-3291548‬‬ ‫بةدالــة‬ ‫‪3291532-3291542‬‬ ‫بــةشــىريكالم‬ ‫‪07710159888‬‬ ‫سليَماني‪ -‬طة ِرةكي ئاشتي‪ ،‬بةرامبةر‬ ‫شيريني تابان ‪ -‬نزيك قوتابخانةي مةولةوي‬

‫میدیاكاری ئەكادیمی و نا ئەكادیمی‬ ‫ماچی لێوی یار‪ ،‬یان مەی‪ ،‬كامیان خۆشترە؟‬

‫‪kapirmag@gmail.com‬‬

‫دابەشكردن‪ :‬كۆمپانیای پەیك‬


‫دووبارە دوعای سەالمەتی بۆ مام جەالل دەكات‬

‫لەم رۆژانەدا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پرسی ئاشتی باكوری كوردستان‪ ،‬جارێكی تر ژنە سیاسەتمەداری گەورەی‬ ‫باكوری كوردستان خاتوو ( لەیال زانا) باسی رۆڵی مام جەالل سەرۆك كۆماری عێراقی كردەوە لە ئاشتی باكوری كوردستان و ئەوەی‬ ‫راگەیاند كە پرۆسەی ئاشتی لە باكور سەرەتا بە هیمەتی مام جەالل بوو‪ ،‬خۆزگە لەم رۆژەدا لەناوماندا بوایە‪ ،‬سەرلەنوێ هیوای سەالمەتی‬ ‫بۆ دەخوازین‪.‬‬

‫میدیاكاری ئەكادیمی نا ئەكادیمی!‬

‫د‪.‬ئیبتیسام ئیسماعیل قادر‪ ،‬سەرۆكی بەشی‬ ‫راگەیاندن لەزانكۆی سلێمانی بۆ «كەپر»‬

‫حەز بۆ میدیاكار بەس نییەو‬ ‫ئەكادیمیبوونیش هەروا‪،‬‬ ‫هەردوو الیەنەكە تەواوكەری یەكترن‬


‫نوسەران لەخوانێكدا كۆدەبنەوە‬

‫لەم رۆژان��ەدا بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتییەكەیانەوە‪ ،‬یەكێتی نوسەرانی كوردستان – لقی سلێمانی‪ ،‬نیوەڕۆ خوانێكی بۆ‬ ‫ژمارەیەكی زۆری نوسەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی رێكخست‪ ،‬لە نیوەڕۆ خوانەكەدا نوسەران بەیەك گەیشتن و بەبۆنەی ئەو بۆنەیەوە‬ ‫باسوخواست و بیروڕایان لەگەڵ یەكتردا ئاڵۆگۆڕكردو پیرۆزبایی یادەكەشیان لە یەكێتی نوسەران كرد‪.‬‬

‫زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبین كە پێویست بەوە‬ ‫ناكات ئەوانەی لە بواری میدیادا كار دەكەن خەڵكی‬ ‫پرۆفیشناڵ و ئەكادیمی بن‪ ،‬چونكە میدیا پێش هەر‬ ‫شتێك حەزو ئ��ارەزووە‪ ،‬لەهەمانكاتدا زۆرجاریش‬ ‫ئەوەمان بیستووە كە میدیاكار بۆ ئەوەی پیشەكەی‬ ‫خۆی بە شێوەیەكی رەمەكی بەڕێوە نەبات ئەوا‬ ‫پێویستە ئەكادیمی بێت و بە شێوەیەكی زانستی‬ ‫ئەم پیشەیەی خوێندبێت‪ .‬د‪.‬ئیبتیسام ئیسماعیل‬ ‫قادر‪ ،‬سەرۆكی بەشی راگەیاندن لە سكوڵی زانستە‬ ‫مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئەم پرسە‬ ‫بۆ «كەپر» دەدوێت و رای خۆی وەك پسپۆرێك‬ ‫دەخاتەڕوو‪..‬‬ ‫ئا‪ :‬هەورامان كامەران‬ ‫*دەوترێت كە پێویست ناكات كەسی میدیاكار‬ ‫كەسێك بێت ئەكادیمی بێت‪ ،‬تۆ چۆن سەیری ئەم‬ ‫بۆچوونە دەكەیت؟‬ ‫ راستە میدیا‪،‬یەكەم شت‪ ،‬حەزو ئ��ارەزوو و‬‫بەهرەیەكی خۆڕسكەو ئەبێ لەناخدا هەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەكادیمیبوونی كەسی میدیاكار قورسایی مەعریفەو‬ ‫تواناى زانستیی پێ دەبەخشێت‪ ،‬میدیاكار لەجیاتی‬ ‫ئ��ەوەی ب��ەئ��ەزم��وون راس��ت و هەڵە فێر ببێت‪،‬‬ ‫راستەوخۆ بەشێوازێكی ئەكادیمی و زانستی فێر دەبێت‪،‬‬ ‫كەسەكە ئەو هەاڵنە ناكاتەوە كە كەسێكی نائەكادیمی‬ ‫دەیكات‪ ،‬واتە كەسێك چەند جارێك هەڵە بكات و‬ ‫ئینجا فێر ببێت راپۆرتێك بنووسێت‪ ،‬چەند جارێك‬ ‫هەڵە بكات ئینجا فێر ببێت هەواڵێك دابڕێژێت‪ ،‬كەسە‬ ‫ئەكادیمییەكە ئەم كێشەیەی نییەو یەكسەر قاڵبەكانی‬ ‫لەبەردەمە‪ ،‬ئەو هەاڵنە دووب��ارە ناكاتەوەو ئاسانتر‬ ‫هەنگاوەكان دەنێت‪ ،‬هەربۆیە گرنگە هەردوكیان بێت‪،‬‬

‫هەم حەزیشی لێی بێت و هەم ئەكادیمیش بێت‪،‬‬ ‫لەبەرئەوە ئەكادیمی بوونەكە بۆ میدیاكار بەس نییە‪،‬‬ ‫وە لەهەمان كاتیشدا حەزەكەش بەس نییە‪ ،‬پێویستە‬ ‫هەردوكیان تەواوكەری یەكتریی بن‪.‬‬ ‫*میدیاكار ئەگەر ئەكادیمی بێت چ زیادەیەك‬ ‫دەخاتە سەر پیشەكەی؟‬ ‫ ئەو هەاڵنەی كە كەسێكی نائەكادیمی دەیكات‬‫ئەو نایكات‪ ،‬بۆ نموونە ئاگادار نەبێت لەتەشهیر كردن‪،‬‬ ‫لەسیاسەتەكان‪ ،‬لەپێشێلكردنی یاسای رۆژنامەنووسی‪،‬‬ ‫ئەكادیمییەكە زیاتر خۆی لەو شتانە دوور دەخاتەوە‪،‬‬ ‫زیاتر قاڵبە هونەرییەكان رەچاو دەكات وەك لەوەی‬ ‫شتێك بەهەڕەمەكی بنووسێت‪ ،‬شتەكان ب��ەرەو‬ ‫چوارچێوەیەكی زانستی دەبرێت‪.‬‬ ‫*زانكۆكانی كوردستان تا چەند توانیویانە كادری‬ ‫ئەكادیمی لەبواری راگەیاندندا پێبگەیەنن كە بتوانرێت‬ ‫گرەویان لەسەر بكرێت بۆ بەرەوپێشچوونی بواری‬ ‫میدیا؟‬ ‫ ئەو كەسانەی كە دەرچووی زانكۆكانن‪ ،‬هیچ‬‫گومان ل��ەوەدا نییە كە پڕ بەپڕی زانیارییەكانیان‬ ‫وەرگرتووە‪ ،‬مەنهەجەكان ستانداردن‪ ،‬لەواڵتانی خۆمان‬ ‫و چ��وار دەورم��ان و تەنانەت ت��وان��راوە مەنهەجی‬ ‫دەرەوەشیان بۆ بهێنرێت و سوودی لێ وەربگیرێت‪،‬‬ ‫رەنگە لەڕووی تەكنیكەوە ئەو كەم و كوڕییەی لەناو‬ ‫زانكۆدا هەبێت‪ ،‬بەاڵم ناتوانرێت بەخێرایی فریای ئەو‬ ‫گەشەكردنە تەكنیكییە خێرایەی ئەمڕۆ بكەوێت كە‬ ‫لەبواری ‪ IT‬هەیە‪ ،‬هۆكارەكانیش بۆ رۆتین دەگەڕێتەوە‬ ‫كە ناكرێت هەموو ساڵێك داوای كۆمەڵێك شت بكەیت‬ ‫بۆ ئەوەی بۆ خوێندكار بكڕدرێن‪ ،‬بۆئەوەی لەڕووی‬ ‫پراكتیكەوە بەهێز بكرێن‪ ،‬بەاڵم لەڕووی ئەكادیمی و‬ ‫تیۆرییەوە هیچ كێشەیەكیان نییە‪.‬‬


‫بێژەرە دێرینەكەی گەلی كوردستان‬

‫(شێخ جەمال)ی بێژەری دێرینی دەنگی گەلی كوردستان‪ ،‬لە دیمانەیەكی تایبەتدا كە گۆڤاری «كەپر» لەگەڵیدا ئەنجامی داوە‪ ،‬چەند‬ ‫نهێنییەك ئاشكرا دەكات و باس لە وێستگەو كارەكانی خۆی دەكات‪ ،‬ئەو بێژەرە هۆكارەكانی دووركەوتنەوەی لەكاری راگەیاندن دەخاتەڕوو‪،‬‬ ‫هەروەها باس لە راگەیاندنی ئێستای كوردی دەكات و باشیی و خراپییەكانی دەخاتەڕوو‪.‬‬

‫یەكێتی نووسەرانی كورد‬ ‫چۆن دروستبوو‪ ،‬چی بەسەرهات؟‬ ‫‪4‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫(ئاڤان جەمال) بۆ بێدەنگە؟‬

‫«ئاڤان جەمال» ماوەیەكی زۆرە لەكاری هونەری دابڕاوەو هیچ بەرهەمێكی نوێی نییە‪ ،‬ئەویش بەهۆی سەرقاڵیی زۆرەوە بە ئیشوكاری‬ ‫تایبەت و سازكردنی چەند كۆنسێرتێكی گۆرانی لە چەند شوێنێكی جیاواز‪ ،‬سەرەڕای دابڕانی‪ ،‬گۆڤاری «كەپر» ئەوەی زانیوە كە ئاڤان‬ ‫ێ دەیەوێت هەوادارانی ئاشت بكاتەوەو بگەڕێتەوە سەر كاری هونەری‪ ،‬گۆرانییە نوێیەكانی ئاڤان‬ ‫ێ گۆرانی نو ‌‬ ‫جەمال بە تۆماركردنی س ‌‬ ‫بە زمانی كرمانجی ژوورو دەبێت و لەئایندەیەكی نزیكدا كارەكانی تەواو دەبن و باڵودەكرێنەوە‪.‬‬

‫ئا‪ /‬دڵشاد خۆشناو‬ ‫رۆژی دەی ش��وب��ات��ی هەموو‬ ‫ساڵێك‪ ،‬ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی‬ ‫نووسەرانی كوردە‪ ،‬ممتاز حەیدەری‬ ‫وەكو رۆژنامەنووسێكی بەئەزموون‬ ‫و خ��اوەن ئەرشیڤێكی دەوڵەمەند‬ ‫سەبارەت بە چۆنیەتی دروستبوونی‬ ‫یەكێتی ن��ووس��ەران��ی ك���ورد بۆی‬ ‫گێڕاینەوە كە‪:‬‬ ‫پێش چ��واردەی گەالوێژی ساڵی‬ ‫‪ ،1958‬لە گۆڤاری (شەفەق) كە ئەو‬ ‫سەردەمە لە كەركوك دەردەچ��وو‪،‬‬ ‫بۆ یەكەمین جار (حەمەساڵح دیالن)‬ ‫ی هونەرمەند‪ ،‬وتارێكی بە زمانی‬ ‫عەرەبی نووسی لەژێر ناونیشانی‬ ‫(نحن بحاجە الی رابطە ادبیە) ئەوە‬ ‫رەن��گ��دان��ەوەی بۆچوونی ت��ەواوی‬ ‫تێكۆشەران و رۆشنبیران و ئەدیبانی‬ ‫ئ��ەو س��ەردەم��ە ب��وو‪ ،‬ئ��ەو وت��ارەی‬ ‫دیالن بە یەكەمین بریسكەی بیرۆكەی‬ ‫دروستبوونی یەكێتی نووسەرانی كورد‬ ‫دەژمێردرێت پێش شۆڕشی چواردەی‬ ‫گەالوێژ‪.‬‬ ‫بەهۆی ئەوەی لە هەموو جیهان‬ ‫سەندیكا پیشەییەكان ه��ەب��وون‪،‬‬ ‫هەبێت‪ ،‬دوای شۆڕشی چ��واردەی‬ ‫گەالوێژ دەبوایە یەكێتی نووسەرانی‬ ‫كورد دروست بێ‪ ،‬بەاڵم لە ئەنجامی‬ ‫ئەو رێبازەی حزبی شیوعی عێراقی‬ ‫و حكومەتی ناوەندیی ئەو كاتە كە‬ ‫بیروڕایان وابو كە نابێ ئەو رێكخراوانە‬ ‫بەناوی كوردستانەوە هەبن و ناوی‬ ‫كوردستانیان پێوەبێ‪ ،‬بۆیە نەیانهێشت‬ ‫یەكێتی نووسەرانی ك��ورد دروست‬ ‫بێ‪ ،‬بەڵكو كردیان بە لقێك لە یەكێتی‬ ‫نووسەرانی عێراق‪ ،‬تەنانەت ئەو‬ ‫گۆڤارەی لە الیەن یەكێتی نووسەرانی‬ ‫عێراقەوە دەردەچ���وو كە سەرەتا‬ ‫ناوی (االدیب) بوو و دواتر ناوەكەی‬ ‫گۆڕا بۆ (االدی��ب المعاصر)‪ ،‬چەند‬ ‫الپەڕەیەكی وەك��و پاشكۆ تەرخان‬ ‫كرابوو جەنابی محەمەد مەالكەریم‬ ‫سەرپەرشتی دەكرد‪.‬‬ ‫پێش بەیاننامەی یانزەی ئازاری‬ ‫ساڵی ‪ 1970‬بە ماوەیەك‪ ،‬كە ژمارەیەك‬ ‫رۆشنبیر و ئەكادیمی كورد لە بەغدا‬ ‫بوون‪ ،‬كە بەشی كوردی لە زانكۆش‬ ‫ك��راب��وەوە‪ ،‬هەستیان ب��ە گرنگی‬

‫دروستبوونی یەكێتی نووسەران كرد‪،‬‬ ‫لە هەمان كاتدا باڵی مەكتەبی سیاسی‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەو‬ ‫س��ەردەم��ە لە بەغدا ب��وو لە دوای‬ ‫ساڵی (‪)1964‬ەوە‪ ،‬ئەوانیش پاڵپشتێكی‬ ‫پتەو بوون بۆ ئەوەی كە بتوانرێت‬ ‫یەكێتییەك وەك���و چ��ەت��رێ��ك یان‬ ‫كۆمەڵەیەكی پیشەیی بۆ كۆكردنەوەی‬ ‫ن��ووس��ەران دروس���ت ب��ك��رێ‪ ،‬ئەو‬ ‫ئەكادیمیانەی وەك��و (د‪ .‬ئیحسان‬ ‫فوئاد‪ ،‬د‪.‬كاوێس قەفتان‪ ،‬د‪.‬عزەدین‬ ‫مستەفا رەسوڵ‪ ،‬د‪ .‬مارف خەزنەدار‪،‬‬ ‫كاكەمەم بۆتانی‪ ،‬حسێن ع��ارف‪،‬‬ ‫جەمال بابان) ئەوانە هەموویان ئەو‬ ‫سەردەمە لە بەغدا بوون‪ ،‬توانرا بە‬ ‫پاڵپشتی ئەو ئەندام و الیەنگرانەی كە‬ ‫لەگەڵ باڵی مەكتەبی سیاسی بوون‪،‬‬ ‫داواكارییەك پێشكەشی وەزارەت��ی‬ ‫ناوخۆی ئەوكاتەی حكومەتی عێراق‬ ‫ب��ك��رێ‪ ،‬دی���ارە ئیشی ب��ۆك��راب��وو‪،‬‬ ‫رۆژی (‪ )1969/2/10‬مۆڵەتی رەسمییان‬ ‫وەرگرت‪.‬‬ ‫ئەوەشی بۆ گێڕاینەوە كە مانگی‬ ‫شوباتی (‪ )1969‬تا ئ��ازاری ‪ 1970‬كە‬ ‫تەنیا چەند مانگێكە‪ ،‬لە جموجۆڵی‬ ‫ئەوەدا بوون كە خۆیان رێك بخەن‬ ‫و كۆنگرە بكەن‪ ،‬بەاڵم بەیاننامەی‬ ‫یانزەی ئازاری بەسەردا هات و رەوشە‬ ‫سیاسییەكە گۆڕا‪ ،‬پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستان‪ ،‬چەند نووسەرێكی وەكو‬ ‫هەژار موكریانی و سەعید ناكامیان‬ ‫ناردە بەغدا بۆ ئەوەی ئەو یەكێتییە‬ ‫كۆنگرەی خ��ۆی ببەستێ و ئ��ەوان‬ ‫دەستیان ب��ەس��ەرداگ��رت‪ ،‬تەنانەت‬ ‫ئەو برادەرە دڵسۆزانەی كە دەستەی‬ ‫دام��ەزرێ��ن��ەر ب���وون‪ ،‬ئ��ەوان��ەی لە‬ ‫س��ەرەوە ن��اوم هێنان (ب��ە جاشیان‬ ‫لەقەڵەم دان)‪ ،‬گیروگرفتێكی گەورە‬ ‫دروس���ت ب��وو‪ ،‬ه��ەرچ��ەن��دە دەب��ێ‬ ‫ئەوەش بڵێم كە ئەو ناوانە باسم كرد‬ ‫هەموویان الیەنگری باڵی مەكتەبی‬ ‫سیاسی نەبوون‪ ،‬بۆ نمونە د‪.‬عزەدین‬ ‫مستەفا رەس��وڵ قیادەی مەركەزی‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫هەرچەندە هەر حزبی بەعس‬ ‫بوو بەیاننامەی یانزەی ئازاری مۆر‬ ‫ك��ردب��وو‪ ،‬ب��ەاڵم ل��ەگ��ەڵ ئ��ەوەش��دا‬

‫دەستەی دامەزرێنەران و ئەوانەی‬ ‫مۆڵەتەكەیان وەرگرتبوو بە ناتۆرەی‬ ‫ناشیرین ناودەبران لە الیەن ئەوانەی‬ ‫دەستیان بەسەر یەكێتی نووسەراندا‬ ‫گرت لە دوای بەیاننامەی یانزەی‬ ‫ئ���ازاری ‪ ،1970‬ئ��ەوە ج��ۆرێ��ك لە‬ ‫دژیەكی بوو لە عەقڵی سیاسی كورد‬ ‫لەو سەردەمە‪.‬‬ ‫دواتر كە لە رۆژی (‪)1970/6/24‬‬ ‫كۆنگرە ب��ەس��ت��را‪ ،‬ل��ەو كۆنگرەیە‬ ‫مشتومڕێكی زۆر دروس���ت ب��وو‪،‬‬ ‫چونكە وادانرابوو كە دكتۆر عزەدین‬ ‫ببێت ب���ەس���ەرۆك‪ ،‬چ��ون��ك��ە ئ��ەو‬ ‫یەكێك بوو لە دەستەی دامەزرێنەر‪،‬‬ ‫برادەرانی پارتی خەڵكی خۆیان زۆر‬ ‫خستەناو كۆنگرە و هەژار موكریانیان‬ ‫كردە سەرۆكی یەكێتی نووسەران‪،‬‬ ‫دواتر كە هەڵبژاردنەكانی لقەكانیش‬ ‫هاتەپێشەوە‪ ،‬دیسان پارتی هەوڵی‬ ‫ئ���ەوەی دەدا ك��ە خەڵكی خۆی‬ ‫بخزێنێتە ناو كۆنفرانسی لقەكانیش‪،‬‬ ‫ل��ەو كارەشیەندا تارادەیەكی باش‬ ‫سەركەوتوو بوون‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪5‬‬


‫باواجی هاتەوە‬

‫تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە ئەلبوومێكی نوێی بەناوی (باوانەكەمی) باڵوكردەوە‪ ،‬ئەم ئەلبومە لە هەشت تراك پێكهاتووەو هونەرمەند‬ ‫جەالل عەزیز سەرپەرشتیاری سەرەكی ئەم بەرهەمە نوێیەی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیەیە‪ ،‬چەند مۆزیسیەنێكی بەتواناش كارە‬ ‫هونەرییەكانی تری ئەم ئەلبومەیان گرتۆتە ئەستۆو ئاوازەكانیشی هی چەند ئاوازدانەرێكی بەتوانای كوردە‪.‬‬

‫پزیشكی شاهانە‪ ،‬چیرۆكی‬ ‫ئ���ەگ���ەرچ���ی ل���ەم���اوەی‬ ‫راب����ردوودا كەناڵە ئاسمانییە‬ ‫كوردییەكان‪ ،‬بە پەخشكردنی‬ ‫زۆرێ��ك لە درام��ا دۆب�لاژك��راوە‬ ‫بیانییەكان‪ ،‬بەتایبەتی درام��ای‬ ‫ك��ۆری��ی��ەوە س��ەرق��اڵ ب���وون و‬ ‫بەشێكیش لەخەڵكی پەخشكردنی‬ ‫ئ��ەو درام��ای��ان��ەی��ان بەبەشێك‬ ‫ل��ەب�ڵاوك��ردن��ەوەی توندوتیژی‬ ‫دەزان�����ی‪ ،‬ب���ەاڵم هەندێكیش‬ ‫پێیانوایە بەشێك لەو درامایانە‬ ‫ب��ەت��ای��ب��ەت��ی ئ���ەو درام��ای��ان��ەی‬ ‫ك��ە زان��ی��اری ل��ەب��ارەی بەشێك‬ ‫لەمێژووی واڵتانی بیانی بە كورد‬ ‫دەبەخشن دوور لە توندوتیژی‪،‬‬ ‫ب��ەگ��رن��گ و ب��اش و ب��گ��رە بە‬ ‫پێویستشی دەزانن‪ ،‬ئێستا كەناڵی‬ ‫ئاسمانی كوردسات وەكو ئەوەی‬ ‫یەكەمین كەناڵ بووە لەم بوارەدا‬ ‫كاری ك��ردووە‪ ،‬فیلمێكی كۆری‬ ‫بەناونیشانی پزیشكی شاهانە‬ ‫پەخش دەكات‪ ،‬كە باسكردنە لە‬ ‫مێژووی پزیشكی ئەو واڵتە‪ ،‬لەم‬ ‫بەدواداچوونەی گۆڤاری كەپردا‬ ‫چەند زانیارییەك لەسەر ئەو‬ ‫درامایە دەخەینەڕوو‪.‬‬ ‫ئامادەكردنی‪ :‬لەتیف حسێن‬

‫‪6‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫(عەباسی كەمەندی) بۆچی دێتە سلێمانی؟‬

‫دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان‪ ،‬بەنیازە لەئایندەیەكی نزیكدا عەباسی كەمەندی بێنێتە كوردستان و مەراسیمێكی تایبەتی بۆ رێك‬ ‫بخات‪ ،‬دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی هونەرمەندی گەورەی كوردی رۆژهەاڵت عەباسی كەمەندی‬ ‫كردووە بۆ ئەوەی سەردانی كوردستان بكات و بەشداریی لەو مەراسیمەدا بكات كە ئەو دەزگایە رێكیدەخات بەبۆنەی چاپكردنی كۆی‬ ‫بەرهەمە شیعرییەكانی ناوبراو لەكتێبێكدا‪.‬‬

‫خۆشەویستی و كۆڵنەدان‬

‫چیرۆكێكی راستەقینە‬ ‫پزیشكی شاهانە كە بەشی دۆب�لاژی كەناڵی‬ ‫كوردسات ك��اری دۆب�لاژی بۆ ك��ردووەو لەالیەن‬ ‫كۆمەڵێك دۆبلێری بەتواناوە كارەكانی بۆ كراوە‪،‬‬ ‫شەوانە لەو كەناڵەوە پەخش دەكرێت‪ ،‬چیرۆكی‬ ‫درام��اك��ە لە چیرۆكێكی مێژوویی راستەقینەی‬ ‫كۆریاوە وەرگیراوەو باسكردنە لە مێژووی پزیشكی‬ ‫لەو واڵت��ەدا‪ ،‬هەروەها باسكردنە لە هەوڵدانی‬ ‫م��رۆڤ بۆ نەهێشتنی جیاكاری و پلەبەندیی‬ ‫كۆمەاڵیەتی كە ماوەی سااڵنێكی زۆرە لەو واڵتەدا‬ ‫كاری پێكراوە‪ ،‬هەروەها بەشێكی گرنگی دراماكە‬ ‫تەرخانكراوە بۆ خۆشەویستی و ناهەموارییەكانی‬ ‫بەردەم خۆشەویستی بەهۆی پلەبەندییەوە‪.‬‬ ‫ملمالنێی چینە دەسەاڵتخوازەكان و كۆیلەو‬ ‫هەژارەكان وەكو هەمیشە لەم درامایەدا رۆڵ و‬ ‫كاریگەری خۆی دەبینێت‪ ،‬هەمیشە دەسەاڵتدارو‬ ‫دەسەاڵتخوازەكان لەهەوڵی ئەوەدان چاوچنۆكییەكانی‬ ‫خۆیان لەرێگەی خراپ بەكارهێنانی پلەو پێگە‬ ‫سیاسی و كۆمەاڵیەتییەكانی خۆیان بچەسپێنن‪،‬‬ ‫لەبەرامبەریشدا چینی ه���ەژارو كۆیلەكانیش‬ ‫دەیانەوێ‌ بە هەوڵی بەردەوامی خۆیان دژی ئەو‬ ‫رەفتارانە بوەستنەوە‪ ،‬كە ئەمەش بەشێك بووە لە‬ ‫واقیعی ژیانی كۆرییەكان و مێژووش بەتەواوەتی‬ ‫ئەمە سەلماندووەو دوپاتی كردۆتەوە‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫پیشاندانی درام��ای دكتۆر هۆرجون لەرابردوودا‬ ‫هەموو ئەوانەی بە بینەرانی كورد وتووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دیمەنەكانی ئەمجارەو چیرۆكی ئەمجارەی درامای‬

‫پزیشكی شاهانە كەمێك جیاوازە‪ ،‬جیاوازییەكەشی‬ ‫لەوەدایە كەسێك لەم درامایەدا دەیەوێت چەند‬ ‫پەیامێك بە بینەرانی بگەیەنێت‪ ،‬لەوانە مرۆڤ‬ ‫لەهەر پێگەو پلەیەكی كۆمەاڵیەتیدا بێت دەتوانێت‬ ‫وەكو مرۆڤ بژی و تواناكانی خۆی بسەلمێنێت‪،‬‬ ‫هەروەها خۆشەویستی و ژیان تەنها بۆ پلەبەندی و‬ ‫چینی دەوڵەمەندو خانەدانەكان نییە‪.‬‬ ‫كەسایەتییەكانی ناو دراماكە‬ ‫پزیشكی ش��اه��ان��ە‪ ،‬درام��ای��ەك��ی مێژوویی‬ ‫تەندروستی و رۆمانسییە‪ ،‬ژمارەی ئەڵقەكانی پەنجا‬ ‫ئەڵقەی یەك سەعاتییە‪ ،‬كە بە دۆبالژكردنی لەالیەن‬ ‫كوردساتەوە ژمارەی ئەڵقەكانی زیاتر دەبێت‪ ،‬ئەم‬ ‫درامایە كە تایبەتە بە باسكردنی ژیانی پزیشكێكی‬ ‫ڤێرتەرنەری‪ ،‬كە بەهۆی هەوڵەكانی دەبێتە‬ ‫پزیشكێكی شاهانەی بەناوبانگ‪ ،‬لە كەناڵی ئێم‬ ‫بی سی لە ‪25‬ی مارسی ‪ 2012‬بە زمانی عەرەبی‬ ‫پەخشكراوە‪ ،‬ئەكتەری سەرەكی ناو دراماكە كە‬ ‫رۆڵی بای كوانك هیونگ دەبینێ‌‪ ،‬ناوی تەواوەتی‬ ‫(جو سیونج وو) كە لەدراماكەدا وەكو ئەكتەری‬ ‫سەرەكی و ملمالنێكەری ناو دراماكە دەردەكەوێت و‬ ‫لە ملمالنێ و ركابەری بەرامبەر بە لۆرد لی میوانگ‬ ‫هوان دا دەبێت تا كۆتایی دراماكە‪ ،‬خوێندكار بایك‬ ‫لەبەرامبەر ملمالنێ و ركابەرییەكانیدا بەدوای‬ ‫خۆشەویستی هاوڕێ و خۆشەویستەكەیدا وێڵە‪ ،‬كە‬ ‫ب ‌ێ ماندووبوون بەدوایدا دەگەڕێ‌‪ ،‬هەرچەندە ژیانی‬ ‫هەردووكیان بەهۆی زڕ باوكی خۆشەویستەكەی‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪7‬‬


‫كلیپەكەی بە شەیتانپەرستی تۆمەتبار كرا‬

‫كلیپكردنی گۆرانی(‪ )Risk it all‬لەشاری هەولێرو باڵوبوونەوەی بە ستایلێكی نوێوە‪ ،‬پاش باڵوبوونەوەی هەرا دەنێتەوە‪ ،‬ئەو گۆرانییە لە‬ ‫وتنی هێالن عەبدوڵاڵیەو تێكست و وتنەكەی بە زمانی ئینگلیزییە‪ ،‬بەاڵم پەیامەكەی بۆ كوردە‪ ،‬بەهۆی چەند دیمەنێكەوە لەناو كلیپەكەدا‬ ‫بینەرانی ئەو گۆرانییە هەرایەكی زۆریان نایەوە‪ ،‬بۆ ئەو مەبەستەش ئەو هونەرمەندە لەكەناڵێكی راگەیاندنەوە روونكردنەوەی لەبارەی‬ ‫كلیپەكەیە باڵوكردەوە‪.‬‬

‫بایكەوە تێكدەچێت‪ ،‬بەاڵم دواجار‬ ‫دەرهێنەرو سیناریستی دراماكەو‬ ‫م���ێ���ژووی درام���اك���ە ب��ەی��ەك��ی��ان‬ ‫دەگەیەنێت‪ ،‬خۆشەویستی بایك‬ ‫لەچاوی بینەری كوردا نامۆ نییەو‬ ‫پێشتر ل��ەدرام��ای ت��ردا بینراوەو‬ ‫رۆڵ��ی ه��ەب��ووەو كەسایەتییەكی‬ ‫خۆشەویست بوو‪ ،‬لی یو وون‪ ،‬ئەو‬ ‫كچە رۆح سوكەی بەناوی جینگیۆن‪،‬‬ ‫وەف��ای خ��ۆی بەرامبەر بە بایكی‬ ‫هاوڕێ و خۆشەویستی ون ناكات و‬ ‫هەموو شتێك لەبەرامبەریدا دەكات‪.‬‬ ‫ئ������ەوەی ل����ەم درام����ای����ەدا‬ ‫بەدیدەكرێت زۆربەی ئەو ئەكتەرانەی‬ ‫رۆڵ دەبنین لە چەندین درامای تری‬ ‫هاوشێوەدا رۆڵیان بینیوەو كورد‬ ‫باشیان دەناسێ‌‪ ،‬ئەو پیرە پیاوەی‬ ‫كە هەمیشە وەك��و فریاد رەسی‬ ‫هەژارەكان و دەستگیرۆیی كەسانی‬ ‫بەتوانا ناسراوەو هەمیشە ئەو جۆرە‬

‫‪8‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫رۆاڵن��ەی هەیە‪ ،‬كە هەموو كات‬ ‫ملمالنێكان بەهۆی وتەو بەڵگەكانی‬ ‫ئەوەوە یەكال دەبێتەوە‪ ،‬لۆرد كۆجو‬ ‫مان ئەو پیرە مێردەیە كە هەمیشە‬ ‫وەكو مامۆستاو گەورەی پزیشكان‬ ‫دەردەك��ەوێ‌ كە ناوی ت��ەواوی لی‬ ‫سوون جای‪-‬یە‪ ،‬لەسەروو هەموو‬ ‫ئەو رۆاڵنەش رۆڵی شازادە خاتوونی‬ ‫عاشقی یەكالیەنەیە‪ ،‬كە هەمیشە‬ ‫بە رۆڵ��ی عاشقێكی سەرمەستەوە‬ ‫دەردەك��ەوێ��ت‪ ،‬بەاڵم كێشەی ئەم‬ ‫ش��ازادەی��ە ئ��ەوەی��ە ك��ە ناتوانێت‬ ‫هەستەكانی خۆی دەرببڕێت چونكە‬ ‫پلەبەندی كۆمەاڵیەتییەكەی رێگەی‬ ‫نادات‪ ،‬كیم سۆ ئیون ئەوە شازادە‬ ‫خ��ات��وون��ەی یەكالیەنە دەكەوێتە‬ ‫داوای خ��ۆش��ەوی��س��ت��ی پزیشكە‬ ‫ڤێرتەرنەرییەكەو هەموو هەوڵەكانی‬ ‫خۆی دەخاتەگەڕ بۆ پاراستنی ئەو‬ ‫خۆشەویستییە یەكالیەنەیەی‪.‬‬


‫كچە گۆانیبێژێكی گەرمیان كە لەژێر‬ ‫كاریگەریی گروپی كامكاراندایە ‪..‬‬ ‫بەیان سەلیمی‪ ،‬چاوەڕێی هاوكارییە بۆ دروستكردنی كلیپێك‬ ‫سەلیمی ب��اس ل��ەوە دەك���ات ك��ە ئەو‬ ‫لەزۆر شوێنەوە بانگهێشی فستیڤاڵ و كۆڕو‬ ‫ئاهەنگەكان ك��راوە‪ ،‬ب��ەاڵم بەهۆی دوری‬ ‫ڕێگاوە نەیتوانیوە بڕوات و بەشداری بكات‪،‬‬ ‫سەلیمی دەڵێت ‪ :‬زۆرك��ەس پێیان ووتوم‬ ‫ج��وان‪ ،‬بەاڵم من گرنگی بەجوانی نادەم‪،‬‬ ‫تەنها شانازی بەوەوە دەكەم كەخەڵكی گوێ‬ ‫لەدەنگم بگرێت‪ ..‬بەیان سەلیمی دەیەوێ‬ ‫لەڕێگەی هونەرەكەیەوە هەستی ناخی خۆی‬ ‫دەرببڕێت بۆ ئەوانەی كە حەزیان لەدەنگیەتی‬ ‫و دەشڵێت لەڕێگەی هونەرەكەمەوە دەتوانم‬ ‫خزمەت بەنیشتمانەكەم بكەم‪ ،‬هەروەها‬ ‫لەڕێگەی كەپرەوە داوا لە بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫هونەرو وەرزش والوانی گەرمیان دەكات كە‬ ‫هاوكاری بن لەدروستكردنی كلیپێك‪.‬‬ ‫بەیان جگە لەهونەری گۆرانی وتن‪ ،‬ئێستا‬ ‫خوێندكاری پۆلی ‪12‬یەو هەروەها ئەندامی‬ ‫گروپێكی هەڵپەڕكێیە لە خانەقین بەناوی‬ ‫(گروپی هەڵپەڕكێی ئەڵوەن)‪ ،‬كەپر بەوەشی‬ ‫زانیوە كە بانگهێشت كراوە بۆ بەشداریكردن‬ ‫لەكورتەفلیمێك‪.‬‬ ‫لەبارەی ژیانی تایبەتییەوە دەڵێت تا‬ ‫خوێندن تەواو نەكەم بیر لەهاورسەرگیرى‬ ‫ناكەمەوە و تەنها ئاواتام ئەوەیە لەداهاتوودا‬ ‫ببمە ئەستێرەیەكی دیار لەئاسمانی هونەری‬ ‫ك���وردی���دا‪ ،‬ح��ەزی��ش دەك����ەم ل��ەڕێ��گ��ەی‬ ‫هونەرەكەمەوە خزمەت بەنیشتمانەكەم بكەم‪.‬‬ ‫ماوەتەوە بڵێین بەیان سەلیمی دانیشتوی‬ ‫كەمپی شێرەوەنی سەبەر ناحیەی قۆرەتووە‬ ‫لە ‪1992‬دا لەگەرمیان و دایك بوە‪.‬‬ ‫( ئەگەرچی هەر لەمنداڵیەوە حەزم بەهونەری گۆرانی وتن كردوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وەك ئیشكردن لەسەرەتای ساڵی ‪2004‬داو لەژێر كاریگەری دەنگی(كامكاران)‬ ‫دەستم بەگۆرانی وتن كردوە‪ ،‬هەروەها ئەم یەك دووساڵەی كۆتایی زیاتر‬ ‫دەركەوتووم) ئەمە پەیڤی بەیان سەلیمی‪-‬ییە دوای ئەوەی كە گۆڤاری ( كەپر)‬ ‫بەسەریكردەوەو وەك گەرمیانییەكی بەهرەمەندو خاون ئایندە‪ ..‬بەیان سەلیمی‬ ‫دەڵێ‪ :‬یەكێك لەئاواتەكانی مناڵیم بووە كە ببمە گۆرانیبێژێكی بەناوبانگ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫من لەبەر سەختی ژیان و ئاوارەبوون و كەم دەرامەتیمەوە نەمتوانی پەرەی زیاتر‬ ‫بەهونەرەكەم بدەم‪..‬‬ ‫كۆسار عومەر_گەرمیان‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪9‬‬


‫(بڕووخێ دەوڵەتی پیاو) و ڤینۆس فایەق‬

‫ێ دەوڵەتی پیاو» باڵو كردەوە‪ ،‬جارێكی‬ ‫پاش ئەوەی لە ژمارە(‪)1241‬ی رۆژنامەی هاواڵتیدا‪ ،‬گینۆس فایەق وتارێكی بەناوی «بڕوخ ‌‬ ‫تر لە پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك باڵوی دەكاتەوە‪ ،‬لەو پێگە كۆمەاڵیەتییەوە روبەڕووی رەخنەی جۆراوجۆر بوەتەوە‪ ،‬هەربۆیە‬ ‫داواكارییەكی لە پەیجەكەی خۆی باڵو كردەوە‪ ،‬تێیدا داوا دەكات لەوانەی كە رەخنەیان گرتووە وتارەكەی بخوێننەوە‪ ،‬چونكە ئەو پێیوایە‬ ‫زۆربەی ئەوانەی رەخنەیان گرتوە بابەتەكەیان نەخوێندوەتەوە‪.‬‬

‫لەگەڵ رزگاربوونی رۆژهەاڵتی كوردسان‪،‬‬

‫مستەفا هیجری‬ ‫واز لەسیاسەت دەهێنێت!‬

‫‪10‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫ژنان لە ئامادەكاریی دان‬

‫بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست گۆڤاری كەپر كەوتوون‪ ،‬گروپی ژیان كە لەچەندین رێكخراوی ژنان و ئافرەتان پێكهاتووە‪ ،‬لە ئێستادا‬ ‫لەكۆبوونەوەی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بەرنامەڕێژی و ئامادەكاریی بكەن بۆ مەراسیمەكانی یادی ‪8‬ی مارسی ئەمساڵ‪ ،‬بەگوێرەی وتەی‬ ‫هەندێك لە چاالكوانانی مافەكانی ژنان‪ ،‬دەیانەوێت ئەمساڵ بۆنەیەكی تایبەتی رێك بخەن و جیاواز بێت لەساڵەكانی تر‪.‬‬

‫پێش ئەوەی‬ ‫بچمە ناو‬ ‫حزبیش‪ ،‬لەناو‬ ‫خەڵكى خۆمدا‬ ‫خۆشەویست‬ ‫بووم‬

‫مستەفا محەمەد ئەمین‬ ‫ناسراو بە (مستەفا هیجری)‪،‬‬ ‫لە دایكبووی ‪1945/3/3‬‬ ‫شاری نەغەدەی رۆژهەاڵتی‬ ‫كوردستانە‪ ،‬بەكالۆریۆسی‬ ‫لە زمان و ئەدەبی فارسیدا‬ ‫هەیە لە زانكۆی تاران‪،‬‬ ‫خێزاندارە و چوار منداڵی‬ ‫هەیە‪ ،‬دوو كچ و دوو كوڕ‪.‬‬ ‫هاشم ‪-‬كەپر‬

‫س��اڵ��ی (‪ )1979‬دوای ڕوخ��ان��ی ڕژێمی‬ ‫شا پەیوەندی ك��ردووە بەحزبی دیموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێرانەوە‪ ،‬ساڵی‪ 1980‬كاتێك كۆنگرەی‬ ‫چوارەمی حزبی دیموكرات كۆنگرەی چوارەم لە‬ ‫مهاباد پێكهات لەوێ هەڵبژێردراوە بە ئەندامی‬ ‫كۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە‪ ،‬بۆ ماوەی دوو‬ ‫ساڵ بووە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‪ ،‬دوای‬ ‫شەهیدبوونی د‪.‬سەعید بووە بە سكرتێری حزب‪،‬‬ ‫بەاڵم دواتر لە كۆنگرەی دوایدا عەبدوڵاڵ حەسەن‬ ‫زادە بوو بە سكرتێری حزب‪ ،‬ئەو وەك جێگری‬ ‫مایەوەو كارەكانی درێ��ژە پێدا‪ ،‬لە كۆنگرەی‬ ‫سیانزەیەمەوە ئێستا‪ ،‬وات��ە بۆ م��اوەی (‪)10‬‬ ‫ساڵە سكرتێری (حزبی دیموكراتی كوردستانی‬ ‫ئێران)ە‪.‬‬ ‫لەبارەی خوێندنەوەوە‪ ،‬خۆی دان بەوەدادەنێ‬ ‫كە ئ��ەوەن��دەی فرسەتی بێت دەخوێنێتەوە‪،‬‬ ‫سەبارەت ب��ەوەی چی زۆرت��ر دەخوێنێتەوە‪،‬‬ ‫ئەو ئەوە ئاشكرا دەكات كە زۆرتر دوو شت‬ ‫دەخوێنێتەوە‪ ،‬بەیانیان كە دێتەسەر كارەكەی‪،‬‬ ‫لە پێشدا ئەو هەواڵە گرنگانە دەخوێنێتەوە‬ ‫كە تایبەتن بە كوردستان و ئێران و لە الیەن‬ ‫هاوكارەكانی لە ماڵپەڕەكاندا بۆی ئامادە دەكرێ‪،‬‬ ‫ئەوەش ناشارێتەوە كە هەر كاتێك كە لە ماڵەوە‬ ‫بێت‪ ،‬هەرچەندە سەرقاڵە‪ ،‬ب��ەاڵم هەرچەند‬ ‫فرسەتی هەبێت كتێب دەخوێنێتەوە‪.‬‬ ‫سەبارەت بە كاریگەری كتێبەكان لەسەر‬ ‫كەسایەتی خۆی دەڵ��ێ‪ ،‬زۆر كتێبی وا هەیە‬ ‫كە تەئسیریان دان��اوە لە سەرەتاوە تائێستا‪،‬‬ ‫بەاڵم وانییە یەك دانە ناو بەرم‪ ،‬سەبارەت بە‬ ‫خوێندنەوەی رۆژنامەكانیش ئەوە ناشارێتە كە‬ ‫ب��ەردەوام هەموویان ناخوێنێتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو‬ ‫ڕۆژنامانەی كە خەبەرێكیان تێدایە بۆ خوێندنەوە‬ ‫ببێت‪ ،‬هاوكارەكانی بۆی دەهێنن‪.‬‬ ‫هیجری ح���ەزی ل��ە ڕەن��گ��ی (نیلی)یە‪،‬‬ ‫پیرۆزترین شت الی هیجری ئامانجەكانیەتی كە‬ ‫ڕزگاریی نەتەوەی كوردە‪.‬‬ ‫بەبۆنەی كاری سیاسییەوە‪ ،‬تا ئێستا دوو جار‬ ‫هەوڵی تیرۆركردنی دراوە‪ ،‬خۆی ئەوە دەزانێت‬ ‫كە ئێستاش هەوڵی تر هەیە بۆ تیرۆر كردنی‪،‬‬ ‫سەبارەت بە نیگەرانیی و ترس لە تیرۆر ئەوە‬ ‫ئاشكرا دەكات كە‪ ،‬وەكو ترس ناترسێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نیگەرانی هەیە‪ ،‬ئەوە ناشارێتەوە كە ئەوان‬ ‫راهاتوون بەو نیگەرانییە‪ ،‬دەیان ساڵە لەوحاڵەدا‬ ‫دەژین‪ ،‬لەژێر بۆمباران و ترسی تیرۆر‪.‬‬ ‫مستەفا هیجری بە راشكاوی ئەوەش دەڵێت‬

‫تاكە هیواكەی ئەوەیە كە رۆژهەاڵتی كوردستان‬ ‫ڕزگ��اری بێت‪ ،‬ئەویش بگەڕێتەوە و واز لە‬ ‫سیاسەت بهێنێ و بتوانێ ئەو ماوەیەی كە لە‬ ‫ژیانیدا ماوە بحەسێتەوە‪.‬‬ ‫سەبارەت بەوەی كە چ گرەنتییەك هەیە‬ ‫لەوەی كە سبەینێ وازدەهێنێ لە دەسەاڵت‪،‬‬ ‫هیجری هیچ گرەنتییەك نادا و ئەوە ناشارێتەوە‬ ‫كە بیروبۆچوونی خۆیەتی‪ ،‬بەاڵم دەڵێ خۆم‬ ‫پێموایە درێژەدانی سیاسەت لەنێو كورد دا وەك‬ ‫و كەسێك درێژەبدات لە سەركردایەتیدا نە بە‬ ‫قازانجی ئەو كەسەیە نە بە قازانجی جواڵنەوەكە‪،‬‬ ‫ئەوەی تائێستاش خۆی ئەو بەرپرسیاریەتیەی‬ ‫قبوڵكردووە‪ ،‬ڕاستییەكەی لەبەر ئ��ەوە نییە‬ ‫پێیخۆشە‪ ،‬بەڵكو لەبەر ئەوەیە زەرورەتەكە‬ ‫هەستپێدەكات‪ ،‬لەگەڵ ئ��ەوەش ئیعتیماد و‬ ‫باوەڕەی حزبەكەی داویەتی بەو‪ ،‬دەنا شتێك نییە‬ ‫كە ئەو پێی خۆشبێت‪ ،‬بۆیە ئەوەش دەڵێ كە تا‬ ‫ئیستاش پێیخۆشە لە كۆنگرەیەكی دیكەدا یان لە‬ ‫كۆمیتەی ناوەندیدا یەكێكی دیكە هەبێت بەتوانا‬ ‫بێت‪ ،‬ئەو پێی باشە كە ئەوانەی لە تەمەنی‬ ‫سەركردایەتیدا تەمەنیان دەچێتە سەرێ جێگەی‬ ‫خۆیان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی نەوەی گەنجتر كار‬ ‫بكەن و پێبگەن‪ ،‬پێیباشە كەسایەتییەكان لەناو‬ ‫كورد دا نەبەسترێنەوە بەوەی چەند كەسێكی‬ ‫دیار هەمیشە لە دەسەاڵتدا بن‪.‬‬ ‫سەبارەت ب��ەوەی ئاخۆ ئەگەر بە ئاواتە‬ ‫پیرۆزەكانی بگات تا چەند وەك��و ئێستا بە‬ ‫سادەیی دەمێنێتەوەو لەگەڵ خەڵك دەژی‪،‬‬ ‫هیجری پێیوایە هەروا دەمێنيتەوە‪ ،‬چونكە ئەو‬ ‫پێش ئەوەی ببێتە ئەندامی حزبی دیموكرات‬ ‫چاوەڕوانی ئەوە نەبووە بگاتە ڕێبەرایاتی حزب‪،‬‬ ‫پێشمەرگەیەكی سادە بوە‪ ،‬ئەوەش ناشارێتەوە كە‬ ‫پێش ئەوەی بێتە ناو حزبیش كەسایەتییەك بوە لە‬ ‫شاری خۆی ئیمكاناتی هەبووە‪ ،‬لەناو خەڵكەكەی‬ ‫خۆیدا خۆشەویست بووە‪ ،‬مامۆستایەك بووە كە‬ ‫لەگەڵ گەنجەكان تێكەاڵویی هەبووە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫ئاشكرا دەكات كە ئەو دەمیش هەڵسوكەوتی‬ ‫لەگەڵ گەنجەكان جیاواز بووە‪ ،‬خۆی پێیوایە‬ ‫هەندێك تایبەتمەندی هەبووە كە لە داهاتووشدا‬ ‫هەر ئاڵوگۆڕێك بێتە پیشێ ئەو ژیانەی خۆم‬ ‫ناگۆڕێتەوە بە ژیانێكی پوچ و چێژیشی لێنابینێ‪.‬‬ ‫سەبارەت بە نووسینی كتێب ئەوە ناشارێتەوە‬ ‫كە تا ئێستا فرسەتی نووسینی كتێبی نەبووە‪،‬‬ ‫ئەمە جگە لەوەی كە جگە لە زمانی كوردی و‬ ‫فارسی‪ ،‬زمانی ئینگلیزیش دەزانێت‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪11‬‬


‫(النە زەنگەنە) بەنیازی چییە؟‬

‫خانمە گۆرانیبێژ النە زەنگەنە‪ ،‬كە ماوەیەكی كەمە چۆتە نێو دونیای هونەری گۆرانی گوتنەوە‪ ،‬بەنیازە لە داهاتوودا ئەلبوومێكی تایبەتی‬ ‫خۆی باڵوبكاتەوە‪ ،‬ئەلبومە نوێیەكەشی لە ‪ 10‬تراك پێكدێت و دەیەوێت كارەكانی تاڕادەیەكی زۆر جیاواز بێت و ستایلی تایبەت بەخۆی‬ ‫هەبێت‪ ،‬لەم لەبارەیەوە ئەوە زانراوە كە ئەو هونەرمەندە بەنیازە لەكەناڵی رووداو ببێتە پێشكەشكاری بەرنامەیەكی تایبەت‪.‬‬

‫لەكاری ماڵەوەدا‪ ،‬ئەگەر پیــــــــــــــ‬ ‫بڕوا عوسمان‪ ،‬تاژان جەزا‬ ‫ه��ەر خێزانەو‬ ‫بەشێوەیەك ب�اس لەكاروبارەكانی‬ ‫خۆی دەكات كەچۆن‬ ‫ژیانی رۆژانەی خۆیان دەبەنەسەر‬ ‫و چۆن كاروباری ماڵ‬ ‫ەوە پێكەوە رێك دەخ�ەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زۆرێك لەخانمان وا‬ ‫ئارەزوو دەكەن كە داوای یارمەتی‬ ‫لەهاوسەرەكانیان ن�‬ ‫�ەك��ەن‌و خۆیان كارەكانی خۆیان‬ ‫ئەنجامبدەن‪ ،‬تەنها لەو‬ ‫كارانەدا نەبێت كە قورسەو ناتوانن‬ ‫خۆیان بیكەن‪ ،‬هەرو‬ ‫ەك چۆن لینا عەلی ‪ 23‬ساڵ‪ ،‬وتی»‬ ‫هاوسەرەكەم یارمەتیم‬ ‫نادات لەكارەكانی ماڵەوەداو خۆشم‬ ‫وام پێخۆشەكە یارمە‬ ‫تیم نەدات لەكارەكانداو منیش لەو‬ ‫كاتانەدا پێویستم ب‬ ‫ەهاوكاری هاوسەرەكەم دەبێت كە‬ ‫كارەكە قورس بێت‌و ل‬ ‫ەتوانای مندا نەبێت‪ ،‬تائێستاش هیچ‬ ‫كارێكی بۆ نەكردووم‬ ‫تاوەكو من بەدڵم بێت دڵنیاشم لەوەی‬ ‫ئەگەر ئەو بیكات‬ ‫من بەدڵم نابێت‪ ،‬چونكە نایزانێت‪،‬‬ ‫بۆیە كارنەكردنی ئەو‬ ‫باشترە بۆ من وەكو لەوەی كە ئەو‬ ‫بیكات‌و من بەدڵم نەبێ‬ ‫ت‌و پاشان خۆم دووبارە بیكەمەوە‪،‬‬ ‫خۆشم بەهیچ شێوەی‬ ‫ەك حەز بەوەناكەم ئەو كارەكانی من‬ ‫بكات‪،‬‬ ‫چونكە ئەو كارانە تایبەتە بەئافرەت»‪.‬‬ ‫«تاق‬ ‫ەتی یارمەتیدانی هاوسەرەكەم نییە»‬ ‫ر‬ ‫ەنج‬ ‫ج‬ ‫ەزا‬ ‫كە‬ ‫هاوسەری لینایە‪ ،‬وت�ی‪ »:‬زۆركات‬ ‫ەتی‬ ‫تاق ئەوەم نییەو‬ ‫حەزیش ناكەم یارمەتی هاوسەرەكەم‬ ‫بدەم لەو كارانەی كە‬ ‫دەبێت ئەو بیكات‪ ،‬چونكە ئەوە‬ ‫كاری ئافرەتانەو تایب‬ ‫ەتە بە ئەوان‪ ،‬بەاڵم ئەو كارانەی كە‬ ‫قورسەو بەو ناكرێت ئ‬ ‫ەوە بەدڵنیاییەوە من بۆی دەكەم»‪.‬‬ ‫هەموو ئیشكردنێ‬ ‫كی ماڵەوەو دەرەوە ئەركێكەو‬ ‫ئەركێكی تاكی كۆمەڵ‬ ‫گایە پەیوەندیی بەڕەگەزەوە نییەو‬ ‫ئەركێكە لەكۆمەڵگادا‬ ‫دیاریكراوەو دووالی��ەن��ەو هەر‬ ‫لەسەرەتای مرۆڤایەتیی‬ ‫ەوە كاركردن دابەشنەكراوە لەنێوان‬ ‫رەگەزەكاندا‪ ،‬ب�ەاڵم‬ ‫ئەم دابەشكردنە تەنها لەوواڵتە‬ ‫دواكەوتووەكاندا بو‬ ‫ونی هەیەو لەنێوان ژن‌و پیاودا‬ ‫كارەكاندا دابەشكراوە‬ ‫كە ئەم چی بكات‌و ئەو چی بكات‪.‬‬ ‫هەمان ئەر‬ ‫كی سااڵنی حەفتاكان جێبەجێدەكەن‬ ‫سەیران عەبدوڵاڵ‬ ‫توێژەری كۆمەاڵیەتی‪ ،‬ئاماژەی‬ ‫بەوەكرد كە‪»:‬لەكۆمەڵ‬ ‫گای ئێمەدا تازە ژنان هەنگاویان‬ ‫ن��اوە بۆ ئ��ەوەی ل‬ ‫���ەدەرەوە كاربكەن‪ ،‬ب��ەاڵم پیاوان‬ ‫لەبەرامبەر ئەمەدا ل‬ ‫ەماڵەوە كارناكەن‌و تاكو ئێستاش‬ ‫ئەركی بەڕێوەبردنی‬ ‫ماڵ لەئەستۆی ژناندا دەبیننەوەو بە‬ ‫ئەركی خۆیانی نازانن‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو پیاوانەشی كە لەماڵەوە‬ ‫كاردەكەن وەكو ها‬ ‫وكاری كاردەكەن نەوەك ئەوەی كە‬

‫‪12‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫(سابیر كوردستانی) بەتەمای چییە؟‬

‫گۆڤاری كەپر بەوەی زانیوە كە هونەرمەندی بەتوانای كورد سابیر كوردستانی بەنیازە لەداهاتوودا گۆرانییە كۆنەكانی خۆی بە ستایلێكی‬ ‫نوێ بڵێتەوەو تازەگەرییان تێدا بكات‪ ،‬ئەو هونەرمەندە لەئێستادا سەرقاڵی تەواوكردنی ئامادەكارییەكانە بۆ نوێكردنەوەی گۆرانی پەرێشانم‬ ‫كە لە ساڵی ‪1983‬دا وتویەتی و ئاوازو تێكستەكەشی هی هونەرمەند سابیر كوردستانی خۆیەتی‪.‬‬

‫ــاوان هاوكـاریی هاوسەریان بكەن!‬ ‫ی ئەوانیش بێت»‪.‬‬ ‫ەوتۆتەوە سەرشانی‬ ‫ئەمە ئەرك‬ ‫ورسترین ئەرك ك‬ ‫شی‪ »:‬لەئێستادا ق‬ ‫ڕانەوەیان بۆماڵەوە‬ ‫وتی‬ ‫یان لەدەرەوەو گە‬ ‫دن‬ ‫كر‬ ‫ش‬ ‫ار‬ ‫ك‬ ‫وی‬ ‫ش‬ ‫ئە‬ ‫پا‬ ‫كە‬ ‫ونكە‬ ‫ی كۆمەاڵیەتی‪:‬‬ ‫ن جێبەجێدەكەن‪،‬‬ ‫ژنان‪ ،‬چ ی سااڵنی حەفتاكا‬ ‫یە زۆر جار ئەمە‬ ‫ك‬ ‫ێ‬ ‫ر‬ ‫ە‬ ‫ژ‬ ‫رك‬ ‫ێ‬ ‫هەمان ئە‬ ‫و‬ ‫ت‬ ‫كانی ماڵەوەیە‪ ،‬بۆ‬ ‫ك كەوتۆتەوە‬ ‫نە‬ ‫ژا‬ ‫رۆ‬ ‫ت‬ ‫بێ‬ ‫رە‬ ‫ب‬ ‫كا‬ ‫ت‬ ‫س‬ ‫‌و‬ ‫ن خێزانەكاندا درو‬ ‫هەمو ئیش‬ ‫قورسترین ئەر‬ ‫شەو گرفت لەنێوا‬ ‫یاواندا دەیكەن بۆ‬ ‫كێ‬ ‫كە‬ ‫وادەكات‬ ‫مبەر پ‬ ‫سەرشانی ژنان‬ ‫هۆی ئەو ملمالنێیەی كەژنان لەبەرا ەر كەم بكەنەوە»‪.‬‬ ‫كانی ماڵەوەیان لەس‬ ‫بە‬ ‫ی هەندێك لەكارە‬ ‫ئەوە‬ ‫ن بەدوامانەوە نین‬ ‫لەهاوسەران‪:‬‬ ‫لەماڵەوە دابونەریتەكا شی خستەڕوو كە هەروەك چۆن هەندێ‬ ‫ۆشەویستی‌و‬ ‫ئەوە‬ ‫سەلماندنی خ‬ ‫سەیرانركردعەنەبدوەوڵاڵكانمان پەیوەندی بە كۆمەڵگاو دابونشێەروەیتیش هاوكاريی‪،‬‬ ‫دەژی �ن بەهەمان‬ ‫هەموو بی‬ ‫هەیە كەتیاییدا‬ ‫ێزە بۆ یەكتری‬ ‫زۆری كۆمەڵگای‬ ‫وە‬ ‫یە‬ ‫كۆمەاڵیەتی‬ ‫وە كاریگەرییەكی‬ ‫بۆ پیاوان ڕ‬ ‫ی پیاوان لەماڵە‬ ‫ەكی گونجاو نییە‬ ‫كاركردن‬ ‫ئەمەش بەهانەی‬ ‫دانی خێزانەكانیان‬ ‫اڵم‬ ‫بە‬ ‫لەسەرە‪،‬‬ ‫ن بێت لەیارمەتی‬ ‫ئەگەر مەبەستیا‬ ‫نایانبینێت لەكاتی‬ ‫چونكە‬ ‫ن دەكەن‌و كەس‬ ‫لەماڵەوە هاوكاریا‬ ‫بەدوامانەوە نییە‬ ‫ئەوان‬ ‫دابونەریتەكەش‬ ‫دنیاندا لەماڵەوەو‬ ‫كاركر‬ ‫لەماڵەوە‪.‬‬ ‫او هاوكاریم بكات‬ ‫ژیانی هاوسەريیان‬ ‫حەزناكەم پی‬ ‫م��اوەی ‪ 8‬ساڵە‬ ‫شیالن‌و عەلیش كە‬ ‫هەمیشە هاوكاری‬ ‫وە ئەگەر ژن‌و مێرد‬ ‫وە ئاساییە بەالیانە‬ ‫ویستی‌و ڕێزە بۆ‬ ‫پێكهێنا‬ ‫سەلماندنی خۆشە‬ ‫بن‪ ،‬چونكە ئەوە‬ ‫تێك خانمان هیچ‬ ‫یەك‬ ‫ماڵەوەیە وتی» كا‬ ‫ی‪ ،‬شیالن كە ژنی‬ ‫كانی تەرخان بكات‬ ‫یەكتر‬ ‫ئەوا پێویستە كاتە‬ ‫ن نەبوو لەدەرەوە‬ ‫ماڵ‌و كاروبارەكانی‬ ‫یا‬ ‫ێك‬ ‫كار‬ ‫كانی‌و پاك ڕاگرتنی‬ ‫بەخێوكردنی منداڵە‬ ‫نەبێت كەپێویستە‬ ‫بۆ‬ ‫ئەركە قورسەكان‬ ‫یا‬ ‫یەك حەز ناكەم‬ ‫تری ناو م��اڵ‪ ،‬تەن ئەوا بەهیچ شێوە‬ ‫جێبەجێی بكەن‬ ‫تا ئێوارە لەدەوامە‬ ‫پیاوان‬ ‫چونكە لەبەیانیەوە‬ ‫هاوكاریم بكات‪،‬‬ ‫ت من پێی بكەم‪،‬‬ ‫عەلی‬ ‫ك خۆی حەز نەكا‬ ‫پێویست ناكات ئەگەر كارێ وەیە پشوو بدات»‪.‬‬ ‫ئەوەندەی لە ماڵە‬ ‫حەز دەكەم‬ ‫ەو وتی « هاوكاری‬ ‫هاوڕان پێكەوە‬ ‫هاوسەرەكەی هەی‬ ‫عەلیش هەمان ڕای‬ ‫ەكتری‪ ،‬الی ئاساییە‬ ‫رتن لەماندووبونی ی‬ ‫یەكتری واتە رێزگ‬ ‫انای هاوسەرەكەم‬ ‫دنی‬ ‫ت‌و كارەكە لە تو‬ ‫كر بە ویستی خۆم بێ‬ ‫دا پێویستە زیاتر‬ ‫ئەگەر‬ ‫دەم‪ ،‬بەاڵم لەكاتێك‬ ‫بێت یارمەتی ب‬ ‫ال دەوامیان هەبێت‬ ‫قورستر‬ ‫ردوو‬ ‫وان هاوكاری خێزان بكەن ئەگەر هە بەش دەبێت كە ژن‬ ‫رد دا‬ ‫پیا‬ ‫چەوانەوە ئەركەكە لەنێوان ژن‌و مێ دابینكردنی بژێوییە‪،‬‬ ‫بەپێ‬ ‫ت‌و پیاویش ئەركی‬ ‫كەكانی ماڵ بەجێبێنێ‬ ‫ن‌و رێز هەبێت»‪.‬‬ ‫ئەر‬ ‫ت ئەگەر تێگەیشت‬ ‫لەخێزانێكدا دەبێ‬ ‫ئەمە‬

‫‪2013 2014‬‬ ‫دووةمى‬ ‫شوباتى‬ ‫كانوونى‬ ‫‪)24 ()23‬‬ ‫ذمارة‬ ‫ذمارة (‬

‫‪13‬‬


‫(پایز) لە ئێرانە‬

‫لە گەشتێكی هونەریدا گروپی موزیكی پایز‪ ،‬بەشداریدەكات لەفیستیڤاڵی سااڵنەی (فەجر)ی نێودەوڵەتی كە بە بۆنەی سەركەوتنی‬ ‫شۆڕشی گەالنی ئێران سااڵنە بەڕێوە دەچێ‪ ،‬كە تێیدا سااڵنە چەندین واڵتی جیاجیا بەشداری تێدا دەكەن‪ ،‬بەاڵم ئەمە یەكەمجارە گروپێكی‬ ‫كوردی بەنوێنەرایەتی عێراق بەشداری ئەو فیستیڤاڵە بكەن‪.‬‬

‫عەبدوڵڵـا عەباس‪ ،‬پیاوێك لەڕۆژنامە‬ ‫لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ «كەپر»‪:‬‬

‫رۆژنامەنووسیی بەندە بەلێدانی دڵمەوە‬ ‫سەربەستی‪،‬‬ ‫مەسئولییەتە‬ ‫بۆ رووكردنە‬ ‫بیناكردن نەك‬ ‫وروژاندن‬ ‫ئەوسا‬ ‫رۆژنامەنووسی‬ ‫پیشە نەبوو‪،‬‬ ‫كەچی‬ ‫رۆژنامەنووسەكان‬ ‫هەستیان بە‬ ‫بەرپرسیاری زیاتر‬ ‫دەكرد‬ ‫لەزۆرێك لەو رۆژنامەو گۆڤارە كوردییانەی لە سااڵنی شەست بەدواوە دەرچوون‪ ،‬كاری رۆژنامەنووسی‬ ‫تیایاندا كردووە‪ .‬ئەم رۆژنامەنووسە خاوەنی ئەزموونێكی دەوڵەمەندە لە دنیای رۆژنامەنووسی كوردیداو‬ ‫خوێندنەوەی خۆی هەیە بۆ ئەو دۆخەی لە ئێستادا رۆژنامەنووسی كوردی تیایە‪ .‬رۆژنامەنووس عەبدوڵاڵ عەباس‪،‬‬ ‫جگە لەوەی باس لە ئەزموونی خۆی لەڕۆژنامەنووسی كوردیدا دەكات‪ ،‬لەزۆر الیەنی تریشەوە ئەم دۆخەی‬ ‫رۆژنامەنووسی كوردی هەڵدەسەنگێنێت‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬ئارام حسێن‬ ‫* جەنابت ماوەی هەشت ساڵێك‬ ‫سەرنووسەری رۆژنامەی «هاوكاری»‬ ‫بوویت‪ ،‬بەگشتی دۆخی راگەیاندن لە‬ ‫ئێستادا چۆن دەبینی؟ ئەگەر بەدڵت‬ ‫نییە بۆچی بە دڵت نییە ؟ ئەگەر‬ ‫باشیشە چۆن باشە؟‬ ‫ لەالیەنی تەكنیك و شێوەی‬‫دەرەوەی بەرچاو بێشك بەدڵمە‪،‬‬ ‫بە ت��ەواوی گونجاوە لەگەڵ مۆدەی‬ ‫سەردەم و ئەمە خەونی هەموومان‬ ‫ب��وو‪ ،‬ب��ەاڵم جێگای داخ��ە بەشێكی‬

‫‪14‬‬

‫بەرچاویان ئەو ئیمكانیاتە گەورەیەی‬ ‫لەبەردەستیاندایە لەالیەنی ئاراستەوە‪،‬‬ ‫چ��اك بەكاریان ناهێنن س��ەرەڕای‬ ‫ئ��ەوەی لەالیەنی ژم��ارەوە )گۆڤارو‬ ‫رۆژن���ام���ە) ئ��ەوەن��دە زۆرن‪ ،‬لێم‬ ‫ببوورە بڵێم ئەوەندە بێ نەخشەیی‬ ‫و بێ‌ حسابكردنی بەپێی پێویستی‬ ‫پێوە دی���ارە‪ ،‬وەك ب��ی حسابی و‬ ‫بێنەخشەیی لەهێنانی ئۆتۆمبێل‬ ‫ب��ۆ ه��ەرێ��م دێ��ت��ەب��ەرچ��اوم‪ ،‬وەك‬ ‫لەمەیانا حسابی ژینگەو شەقامەكان‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫و ئیمكانیاتی ئابووری هاوواڵتی و‬ ‫سەالمەتی هاتووچۆ ناكرێ و هەر‬ ‫ئۆتۆمبێل هاوردە دەكەن‪ ،‬لەڕێگەدان‬ ‫ب��ەدەرك��ردن��ی رۆژن��ام��ەو گۆڤاریش‬ ‫حسابی ئ��ەو پێویستییە م��اددی و‬ ‫مەعنەویانە ناكرێ و ل��ەوەدەچ��ێ‬ ‫مەسەلەكە ه��ەر لەیەك الیەنەوە‬ ‫دەخوێندرێتەوە ئەویش ئەوەیە‪:‬‬ ‫سەربەستی رادەربڕین كراوەیە‪!!...‬‬ ‫* جیاوازییەكانی ئەوساو ئێستای‬ ‫رۆژنامەنووس لە چیدایە؟‬

‫ لە هەلی سەربەستی باشتری‬‫ئێستاو باشبەكارنەهێنانی ل��ەزۆر‬ ‫ب��ۆن��ەداو ئ��ەوس��ای مەوزوعییەت و‬ ‫هیالكبوونی وی��ژدان��ی و ئینسانی‬ ‫نەوەی پێشتر بۆ گەیاندنی ئەو راستییە‬ ‫بەخەڵك كە دەڵێ‪ :‬سەربەستی یەعنی‬ ‫هەستكردن بە بەرپرسیاری و ئەمەش‬ ‫لەالیەنی زی��ات��رەوە‪ ،‬زۆر دەك��ەوت‬ ‫لەسەریان‪.‬‬ ‫* راستییەك لەناو ناوەندی‬ ‫رۆژنامەنووسی كوردیدا هەیە كە‬


‫(ئەمەل سەعید كوردە) هاتەوە‬

‫خانمە هونەرمەندی كورد ئەمەل سەعید كوردە ئەلبومێكی نوێی هەشت تراكی خۆی باڵو دەكاتەوە‪ ،‬ئەمەل بەم ئەلبومە نوێیەی ئەو‬ ‫هەوادارانەی كە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی دابڕانی هونەرمەندی ناوبراو لە كاری هونەری و گۆرانی وتن‪ ،‬بەم ئەلبوومە نوێیە هەوادارانی‬ ‫ئاشت دەكاتەوە‪.‬‬

‫بەالمەوە گران نییە بڵێم لەناو رۆژنامەنووسە‬ ‫گەنجەكانماندا رۆژنامەنووسی هەڵكەوتوو زۆرن‬ ‫ئێمە لێوەیان فێر دەبین‬ ‫ریشەیەكی مێژوویشیی هەیە‪ ،‬ئەویش ئەوەیە‬ ‫زۆرب��ەی ئەوانەی لەناو رۆژنامەی كوردیدا‬ ‫كاریان ك��ردووە ئەدیبەكان بوون‪ ،‬ئاشكرایە‬ ‫كە جیاوازییەكانی رۆژنامەنووس و ئەدیب‬ ‫زۆر زۆرن‪ ،‬بۆچی ئەو تێكەاڵوییە تا بە ئێستا‬ ‫دەگات بەردەوامە‪ ،‬ئایا ئەوە خەوشێكی گەورە‬ ‫نییە لەناو دنیای رۆژنامەنووسی كوردیدا؟‬ ‫ لە لێكۆڵینەوەیەكی فراواندا بەناونیشانی‬‫(رۆژنامەو رۆژنامەنووسیی كوردیی و هاوكاری‬ ‫وەك یەكەم هەنگاو) كە لەكۆڕێكی رۆشنبیری‬ ‫كۆمەڵەی رۆشنببریی كوردی لە بەغدا پێشكەشم‬ ‫كردو دوایی لە گۆڤاری (بەیان) باڵوكرایەوە‪،‬‬ ‫بەدرێژی باسی ئەم دیاردەیەم كردووە‪ ،‬بێشك‬ ‫ئەمە خەوش نییەو زروفی سیاسی و رۆشنبیری‬ ‫گەلەكەمان فەرزیكردبوو‪ ،‬دەوری خۆشیان چاك‬ ‫گێڕا‪ ،‬ئەوسا رۆژنامەنووسی پیشە نەبوو‪ ،‬كەچی‬ ‫رۆژنامەنووسەكان هەستیان بە بەرپرسیاری‬ ‫زیاتر دەك���رد‪ ،‬ب��ەاڵم دەب �ێ‌ دەس��ت بۆ ئەو‬ ‫راستییە بكێشین كە هەموویان (ئەدیبەكان)‬ ‫كە رووی��ان لەڕۆژنامەنووسی ك��رد‪ ،‬نەبوون‬ ‫بەڕۆژنامەنووسێكی چاك!‬ ‫* رۆژنامەنووس چۆن خۆی پ��ەروەردە‬ ‫بكات بۆ ئەوەی ببێتە رۆژنامەنووسێكی دیارو‬ ‫لێهاتوو؟‬ ‫ رۆژنامەنووسیی بەهرەیە‪ ،‬ه��ەروەك‬‫بەهرەی داهێنانی ئەدەبی و هونەری‪ ،‬راستە‬ ‫ئێستا فێربوونی رۆژنامەنووسی بۆتە ئاكادیمی‪،‬‬ ‫هەلی ف��راوان لەبەردەستە‪ ،‬ب��ەاڵم ه��ەروەك‬ ‫مەرج نییە هەموو قوتابییەكانی كۆلێژی ئاداب‬ ‫ئەدیبیان لێ دەرچێ‌ و شیعر بنووسن و چیرۆك‬ ‫داهێنن‪ ،‬ئەوانەیان نەبێ‌ كە لەناخیاندا هەستی‬ ‫هانیدەدا روو لەداهێنان بكەن‪ ،‬ئەوەی بەهرەی‬ ‫هەبوو دەبێ بە عاشقی ئەو پیشەیە‪ ،‬ئەوسا‬ ‫كە پێداویستییەكانی دی لەبەردەست بوون ئەوا‬ ‫رۆژنامەنووسێكی چاكی لێدەردەچێ‪.‬‬ ‫* ل���ەدوای ئ��ەوەن��دە س��اڵ كاركردنت‬ ‫لە پیشەی رۆژن��ام��ەدا وەك��و سەرنووسەرو‬ ‫رۆژنامەنووسێك‪ ،‬لە ئێستادا تاقەتی ئەوەت‬ ‫ماوە بەردەوام بیت لەكاركردن لەڕۆژنامە؟‬ ‫ بڵێ تاقەتت هەیە واز ل��ە پیشەی‬‫رۆژنامەنووسیی بێنی و قەڵەمەكەت دانێی؟‬ ‫دەڵێم ئەمە بەندە بەلێدانی دڵمەوەو بەهۆش‬ ‫و بیرمەوەو شوكرانەی خوا دەك��ەم هێشتا‬ ‫سەالمەتم!‬ ‫* دوا پرسیارم ئەوەیە‪ ،‬لە ئێستادا چی‬

‫لەساڵی (‪)1978‬دا‪ ،‬لەكاتێكدا كە عەبدوڵاڵ عەباس‬ ‫بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی «هاوكاری»بوو‪،‬‬ ‫سەیری نەخشەی الپەڕەكانی هاوكاری دەكات‬ ‫لەگەڵ قادر عەلی مەردان كە دەكرێ‌ بە یەكەم‬ ‫هونەرمەندی نەخشەكێشی رۆژن��ام��ە لەناو‬ ‫رۆژنامەنووسانی كوردی لە بەغدا دابندرێ‌‬ ‫بەڕۆژنامەنووسە گەنجەكان دەڵێی كە لەم‬ ‫دۆخ��ەی ئیستادا راگەیاندن دنیای كردۆتە‬ ‫گوندێكی بچووك؟‬ ‫ ب���ەالم���ەوە گ���ران نییە بڵێم ل��ەن��او‬‫رۆژنامەنووسە گەنجەكانماندا هەڵكەوتوون‪،‬‬ ‫ئێمە لێوەیان فێر دەب��ی��ن‪ ،‬ب��ەاڵم ژم��ارەی‬ ‫ئەوانەیش كە پێچەوانەن كەم نین! ئەگەر‬ ‫عاشقی پیشەی رۆژنامەنووسین‪ ،‬وەك نەو‬ ‫ناوە مێژووییەی لێینراوە كە گەڕانە بەدوای‬ ‫هیالكیدا‪ ،‬با لە غرورو گەڕان بەدوای هەواڵ‬ ‫و دروستكردنی هەواڵ و نووسینی ریپۆرتاجی‬ ‫وروژان��دن تەنیا بۆ وروژان��دن و هاندانی بێ‌‬ ‫بنەڕەت و ختوكەدانی هەستی خەڵك بەدووربن‪،‬‬ ‫هۆشیاری كۆمەڵ و بەڵكو دروستكردنی مرۆڤی‬ ‫هۆشیاری هەستكردو بەمانای هاوواڵتیەتی خۆی‬ ‫لەهەردوو الیەنی‪ :‬ئەركی سەرشان و مافی‬ ‫خۆی بەشێوەی هاوسەنگ‪ ،‬كاری رۆژنامەنووسی‬ ‫هۆشیارە لە میدیای خوێندنەوەو بیستراو و‬ ‫بینراو‪ ،‬ئا ئێستا رۆژنامەنووسە گەنجەكان هەلی‬ ‫باشیان بۆ رایكردنی ئەم ئەركە لەبەردەمە‬ ‫ئەگەر بەجددی وا هەڵسوڕان رەنگدانەوەی‬ ‫كارەكەیان ئەوە بە كۆمەڵەكەیان بگەیەنێ كە‬ ‫سەربەستی مەسئولییەتە بۆ رووكردنە بیناكردن‬ ‫نەك وروژاندن‪.‬‬

‫پرۆفایل‬ ‫* لە تەمەنێكی سەرەتایداو لە سااڵنی (‪)1961‬‬ ‫بۆ (‪)1962‬و هەفتانە پەخشانی هونەریی لەڕۆژنامەی‬ ‫(ژین) باڵودەكردەوە‪ ،‬ئوسلوبی نووسینەكانی سەرنجی‬ ‫دوو رۆژنامەنووسیی ئەو وەختە پارێزەر كەمال میرزا‬ ‫كەریم و مامۆستا رەفیق چاالك‪ ،‬یەكەم سەرنووسەری‬ ‫رۆژنامەی بڕواو دووەم بەڕێوەبەری نووسین) راكێشاو‬ ‫لەناوەڕاستی (‪)1962‬دا‪ ،‬لەو رۆژنامەیە هەلیان بۆ‬ ‫رەخساندو تەعینیانكرد بۆ (تەصحیح)و سەرپەرشتی‬ ‫الپ���ەڕەی ئ��ەدەب و ه��ون��ەرو ب��ەن��اوی (ب��ەه��رە)وە‬ ‫دەینووسی‪.‬‬ ‫* لە سااڵنی (‪ )1964‬بۆ سەرەتای ساڵی (‪)1970‬‬ ‫لەڕادیۆی كوردیی لە بەغدا وەك موزیع و وەرگێڕ‬ ‫كاری دەكرد‪.‬‬ ‫* یەكێ‌ بوو لەو سێ رۆژنامەنووسە الوە كوردانەی‬ ‫لەبەغدا بەر لە دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی‬ ‫(هاوكاری) تەعین بوو بۆ كاركردن لەو رۆژنامەیەدا‪:‬‬ ‫(سەربەست بامەڕنی و رەحمەتی جەاللی میرزا كەریم‬ ‫و عەبدولاڵ عەباس)و بۆی هەڵكەوت چوار ساڵ لەگەڵ‬ ‫لیهاتووترین رۆژنامەنووسی كوردی كۆچكردو حیلمی‬ ‫عەلی شەریف‪ ،‬كاری كردو زۆری لێوە فێربوو‪ ،‬لە‬ ‫هاوكاری بە پلەكانی كارو بەرپرسیاری رۆژنامەنووسیدا‬ ‫سەركەوت بۆ سكرتێری نووسین‪ ،‬بەڕێوەبەری نووسین‪،‬‬ ‫جێگری سەرنووسەرو دوایی لەساڵی (‪)1996‬وە هەتا‬ ‫ساڵی (‪ )2003‬سەرنووسەر بووە‪.‬‬ ‫* بێجگە لەڕۆژنامەی هاوكاری‪ ،‬لەم گۆڤارو‬ ‫رۆژنامانەشدا بەرپرسیاربووە لەساڵی (‪)1975‬دا‪ ،‬سكرتێری‬ ‫گۆڤاری «بەیان» بووە‪ ،‬لەساڵی (‪)1973‬دا‪ ،‬یەكێك بوو‬ ‫لەو رۆژنامەنووسانەی چاالكانە كاریكرد لە دەرچواندنی‬ ‫رۆژنامەی «برایەتی» رۆژانە لە بەغدا‪ ،‬لەساڵی (‪)1983‬دا‪،‬‬ ‫بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری «رۆژی كوردستان»بووە‪.‬‬ ‫لەساڵی (‪)1989‬دا‪ ،‬جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی‬ ‫«ئاسۆ» بووە‪ ،‬لەساڵی (‪)1997‬دا‪ ،‬سەرنووسەری پاشكۆ‬ ‫كوردییەكەی رۆژنامەی «عێراق»بووە‪ ،‬لەساڵی (‪)2006‬‬ ‫دا‪ ،‬سەرنووسەری رۆژنامەی «رووناكی»بووە لە بەغدا‪.‬‬ ‫* ب��ەره��ەم��ی چ��اپ��ك��راوی‪ ،‬ی��ادداش��ت��ەك��ان��ی‬ ‫رۆژنامەنووسیی خۆی لە سێ بەشدا كە مێژوو و‬ ‫یادەوەرییەكانی رۆژنامەنووسیی كوردی لە سااڵنی‬ ‫(‪)1962‬وە بۆ (‪ )2009‬دەگێڕێتەوە‪.‬‬ ‫* بێجگە لە (‪ )28‬چاپكراوی دی لە مەیدانی‬ ‫شیعرو لێكۆڵینەوەی ئەدەبی و رۆشنبیری و سیاسی‬ ‫باڵوكراوەتەوە‪.‬‬ ‫* س��ێ لێكۆڵینەوەی تایبەت بەبزوتنەوەی‬ ‫رۆژنامەنووسی و رۆژنامەی كوردی و مێژووی گۆڤاری‬ ‫گەالوێژی لەكۆڕی رۆشنبیریدا پێشكەشكردووەو لە‬ ‫گۆڤارەكانی «بەیان»و «رۆشنبیری نوێ»و «گەرمیان»‬ ‫باڵوكراونەتەوە‪.‬‬ ‫* ئێستا نووسەری جێ متمانەیە لەڕۆژنامەی‬ ‫«الزمان»و بەناونیشانی «كلمات علی چفاف الحدپگ»‬ ‫ستوونێكی سیاسی دەنووسێ‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪15‬‬


‫(‪ 18‬كچەكەی ئەنفال) دەبنە فیلم‬

‫كۆمەڵەی دوارۆژی كوردستان‪ ،‬كە كۆمەڵەیەكی رۆشنبیری و هونەرییە‪ ،‬چەندین كارو چاالكی جیاجیان جێبەجێكردووە‪ ،‬بە پێی ئەو‬ ‫زانیارییانەی كە دەست گۆڤاری (كەپر) كەوتوون‪ ،‬ئەوە كۆمەڵەیە لەدواین كاریاندا بەنیازن فیلمێكی سینەمایی لەسەر ژیانی ‪ 18‬كچە‬ ‫ئەنفاكراوەكە بەرهەمبهێنن و ئەكتەری شۆخ و شەنگی ئێرانی نێرگز محەمەدی ناسراو بەستایش رۆڵی سەرەكی تێدا بگێڕێت‪.‬‬

‫لەفستیڤاڵی‬ ‫كلتورە جۆراو‬ ‫جۆرەكان لە ڕانیە‬ ‫و فستیڤاڵی الوی‬ ‫ساڵ لەهەولێر‬ ‫بەشداربووەو‬ ‫خەاڵتیشی‬ ‫بەدەستهێناوە‬

‫هەوڵدەدەم پەیام و سۆزی هونەری گەرمیان‬ ‫بەهەموو ناوچەكانی تری كوردستان بگەیەنم‬

‫عوسمان عەبدولكەریم‪:‬‬ ‫لەداهاتوودایەكی نزیكدا ‪CD‬یەكەی‬ ‫دەكەوێتە بازاڕاوە‬ ‫‪16‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫نمایشكارە بەرزانییەكە كێییە؟‬

‫ل��ەم��اوەی راب���ردوودا هەندێك لە راگەیاندنە كوردییەكان وێنەو ن��اوی كچە كوردێكی نمایشكاریان ب�ڵاوك��ردەوە‪ ،‬كە بەهۆی تواناو‬ ‫سەرانجڕاكێشییەكەی لەواڵتی ئەمریكا ناوبانگێكی زۆری بۆ خۆی دروستكردووە‪ ،‬ئەو خانمە ناوی سازان بەرزانییەو وەكو نمایشكارێكی‬ ‫بەناوبانگی ئەمریكا لەو واڵتە بۆتە جێی سەرنجی زۆرێك لەمیدیاكان‪ ،‬ئەو خانمە لە چەند رۆژی رابردوودا چەند وێنەیەكی تایبەتی خۆی‬ ‫باڵوكردەوە كە كاتی ئامادەكارییە بۆ نمایشەكانی‪.‬‬

‫كۆسار عومەر‪-‬گەرمیان‬ ‫هونەرمەندان زۆرجار لەتافی منداڵییەوە‬ ‫حەزی هونەری لەدڵیاندا چەكەرە دەكات و‬ ‫ئارەزوی كردنی كارێك دەكەن و دەخوازن‬ ‫ل��ەو ك����ارەدا خ��زم��ەت ب��ك��ەن‪( ،‬عوسمان‬ ‫عەبدولكەریم)ی گۆرانیبێژ‪ ،‬یەكێكە لە گەنجە‬ ‫دەن��گ خۆشەكانی ش��اری ك��ەالر و حەزو‬ ‫خولیای گۆرانی وتن لەمنداڵیەوە لەدڵیدا‬ ‫دروس���ت ب���ووە‪ ،‬ب��ەاڵم وەك دەڵ��ێ��ت ئەو‬ ‫لەپاش ‪2005‬ەوە پاش بەشداریكردنی لەچەند‬ ‫بەرنامەیەكی كەناڵی كوردسات وەك(ئاوێنە‪،‬‬ ‫كورد ستار)بەسەرەتای دەركەوتنی دادەنێت‬ ‫لەبواری هونەری گۆرانی ‪ ،‬عوسمان شانازی‬ ‫ب��ەوەوە دەك��ان كە توانیویەتی لەبەرنامەی‬ ‫كێبڕكێی(كورد ستار)لە كۆی ‪ 473‬بەشداربووی‬ ‫بەرنامەكە پلەی(پێنج)ەم‪ ،‬بەدەست بێنێت‪.‬‬ ‫ئەم هونەرمەندە گەنجەی شاری كەالر‬ ‫لەخۆی ڕازی نیە‪ ،‬چونكە دەڵێت من ئێستا‬ ‫زیاتر لەناوشاری كەالرو دەوروبەریدا ناسراوم‪،‬‬ ‫بەاڵم كە دەرف��ەت ڕەخسا و توانیم چەند‬ ‫كلیپێك تۆماربكەم و كارەكانم هەرچوارپارچەی‬ ‫كوردستان بیبینێ ئەوكاتە من دەتوانم بڵێم‬ ‫لەخۆم ڕازیم‪.‬‬ ‫عوسمان عەبدولكەریم بەشداری چەندین‬ ‫فستیڤاڵی گۆرانی مەقاماتی كوردی كردووە‪،‬‬ ‫لەوانە فستیڤاڵی كلتورە جۆراو جۆرەكان لە‬ ‫ڕانیە و فستیڤاڵی الوی ساڵ لەهەولێر و لەم‬ ‫كارەیاندا توانیویانە خەاڵتی باشترین گروپی‬ ‫گەرمیان بەدەست بێنن‪ ،‬هەروەها بەشداری‬ ‫فستیڤاڵی مەقامات لەشاری كفری و فستیڤاڵی‬ ‫پایزی كوردستان لەشاری هەولێریان كردووە‪.‬‬ ‫عوسمان باس لەهونەری گەرمیان دەكات‬ ‫و دەڵێت سااڵنی پێشوو هونەر لەگەرمیان‬ ‫پ��ەرواێ��ز خ��راب��وو‪ ،‬پێكەوە ل��ەگ��ەڵ چەند‬ ‫هونەرمەندێكی تر هەستاین بەدروستكردنی‬ ‫گروپێكی میوزیكی بەناوی(سۆزی گەرمیان)‬ ‫و لەم ڕێگەیەوە توانیومانە گرنگیەكی باش‬

‫بەهونەری گەرمیان بدەین‪.‬‬ ‫ئ��ەم هونەرمەندە گەرمیانیە گللەیی‬ ‫ئەوەدەكات كەوا تائێستا لەگەرمیاندا شوێنێكی‬ ‫گونجاو نیە بۆ تۆماركردنی دەنگ و بتوانن‬ ‫كلیپی لێ بەرهەم بهێنن‪ ،‬وەك خۆی دەڵێت‬ ‫گەرچی لەالیەن بەڕێوەبەرایەتی هونەرو‬ ‫وەرزش و الوانی گەرمیانەوە بەڵێنی دروست‬ ‫كردنیان پێداون‪ ،‬بەاڵم تائێستا نەكراوەو و‬ ‫ئەوەیش بەكێشەی گەورەی هونەرمەندانی‬ ‫گەرمیان دادەنێت‪.‬‬ ‫ئەم گەنجە گەرمیانیە جگە لەهونەری‬ ‫گ��ۆران��ی وت��ن هاوكات(فۆتۆگراف)یشە و‬ ‫لەڕێگەی فۆتۆكانییەوە ك��ار لەسەرجوانی‬ ‫سروشتی گەرمیان دەكات و بەشداری چەند‬ ‫پێشانگایەكی هاوبەشی كردوە لەشاری سلێمانی‪،‬‬ ‫هەروەها بەڕێوەبەری گروپی میوزیكی(سۆزی‬ ‫گەرمیان)ە لەكەالر و گروپەكەشی بەشداری‬ ‫دەیان چاالكی جۆراوجۆری میوزیك و گۆرانی‬ ‫وتنی كردووە‪.‬‬ ‫ع��وس��م��ان ع��ەب��دول��ك��ەری��م ئ���ەوەی لە‬ ‫كەپر نەشاردەوەو وتی‪ :‬لەئێستادا سەرقاڵی‬ ‫تۆماردنی(‪)CD‬یەكم كە تێچوەكەی لەالیەن‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان‬ ‫و ب��ەه��اوك��اری سەنتەرە ڕۆشنبیریەكانی‬ ‫كەالرەوە دەبێت و ئەو بەرهەمەی عوسمان‬ ‫لە هەشت تراك پێك هاتوە‪ ،‬كاری میوزیكی‬ ‫(گروپی موزیكی لوڕ) و كاری ستۆدیۆیش‬ ‫هەر (گروپی سەنتەری لوڕ)دەیكات‪ ،‬وتیشی‬ ‫لەداهاتوودایەكی نزیكدا ‪CD‬یەكەی دەكەوێتە‬ ‫ب��ازاڕاوە‪.‬دەش��ڵ��ێ��ت لەڕێگەی كارەكانمەوە‬ ‫ه��ەوڵ��دەدەم كە پەیام و س��ۆزی هونەری‬ ‫گەرمیان بەهەموو ناوچەكانی تری كوردستان‬ ‫بگەیەنم و هەوڵدەدەم ئەوە بگەیەنم كە‬ ‫ئێمەیش وەكو گەرمیانیەكان توانای ئەوەمان‬ ‫هەیە ل��ە كورستاندا بونمان هەبێت و‬ ‫دەربكەوین‪.‬‬

‫پرۆفایل‪:‬‬ ‫عوسمان عبدالكریم هونەرمەندێكی الوی شاری كەالرەو‬ ‫لەدایك بووی ‪1984‬ی گەڕەكی سەركەوتنە لەكەالر و لەهەمان‬ ‫گەڕەكیش گەورەبووە‪ ،‬لەئێستادا خوێندكاری پەیمانگای‬ ‫كۆمپیتەرە و جگە لەهونەری گۆرانی وتن فۆتۆگرافە و‬ ‫بەرپرسی گروپی میزیكی سۆزی گەرمیانە‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪17‬‬


‫(بەیان سەلیمی) بەنیازە دەركەوێت‬

‫بەیان سەلیمی خانمە گۆرانبیبێژی تازە دەركەوتوو‪ ،‬دەیەوێت هاوكاری كارە هونەرییەكانی بكرێت‪ ،‬تا بتوانێت لەرێگەی هونەرەی گۆرانیی‬ ‫وتنەوە خزمەت بە نیشتمانەكەی بكات‪ ،‬بەیان سەلیمی وەكو خۆی ئاماژەی بۆ كردووە لەژێر كاریگەری هونەری كامگارەكاندایە‪ ،‬ئەو‬ ‫هەرچەند ئێستا خوێندكاری ‪ 12‬ئامادەییە‪ ،‬بەاڵم نایەوێت لە كاری هونەریش داببڕێت‪.‬‬

‫‪ 100‬ساڵ زیاترە كێشكەی كورای (كوڵـاو)‪،‬‬ ‫لەهەولێر دەفرۆشرێت‪!..‬‬ ‫سەلیم قاقا‪ ،‬رەمزی ریشۆڵەكەی شاری‬ ‫هەولێریش وتوویەتی‪:‬‬

‫ریشۆڵەی هەموو جیهان موڵكی خۆمن‬ ‫گشت جێگایەك كەم و زۆر خاوەنی یادەوەری و بەسەرهات و‬ ‫كارەسات و رووداوی خۆیەتی‪ ،‬كاتێك گوێ بۆ ئەو گێڕانەوانە شل‬ ‫دەكەیت‪ ،‬لەزۆركاتدا دەتخەنە گریان و سەرسام دەبیت بەوەی كە‬ ‫لەڕابردوودا روویانداوە‪ ،‬لەزۆركاتی تردا دەتخەنە پێكەنین و ئاسوودە‬ ‫دەبیت بەو هەموو گاڵتەو گەپ و بەسەرهاتە خۆشانەی كە روویانداوە!‬ ‫دواجار هەموو ئەو یادەوەرییانە بەشێكن لە مێژوو و كولتوور‪،‬‬ ‫گۆڤاری «كەپر» بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەو مێژوو‬ ‫كولتوورەی كوردەواری‪ ،‬هەرجارەو لەناو ئەو كارەسات و رووداوانەی‬ ‫بوون بە مێژوو و كولتوور‪ ،‬بۆ ئەوەی نەفەوتێن و كەسەكان نەیانبەنە‬ ‫ژێرگڵ‪ ،‬یادەوەری كەسەكان لەناوجەرگەی كارەسات و رووداوەكاندا‬ ‫هەڵدەهێنجێ و بۆتانی باڵودەكاتەوە‪..‬‬ ‫رەوەست نەوزاد‪ -‬هەولێر‬

‫‪18‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫تەها یاسین‪،‬‬ ‫یەكێك لەڕاوچییە دێرینەكانی ریشۆڵە‪:‬‬

‫لەساڵـانی زوودا ریشۆڵەیەكمان بەیەك‬ ‫یا دوو درهەم دەفرۆشت‪ ،‬لە سەرەتای‬ ‫نەوەدەكانیشدا هەر دانەیەكمان بەپێنج‬ ‫دینار دەفرۆشت و ساڵی رابردووش‬ ‫جووتێكم بە (‪ )750‬دینار تا (‪ )1000‬دینار‬ ‫دەفرۆشت‬


‫ئەو خانمەی گوێ بە فتواكان نادات‬

‫خانمە راگەیاندنكاری سعودی لوجەین عومران‪ ،‬كە هەموو بەیانییەك لەكەناڵی ئێم بی سی وەن بە بەرمانەی بەیانی باش عەرەب‬ ‫دەردەكەوێت‪ ،‬بەهۆی نووسینی ئارەزووەكانی خۆی لە پەیجە تایبەتەكەی سعودییەكان لەخۆی توڕە دەكات‪ ،‬ئەو خانمە بە تواناو لێهاتوویی‬ ‫ێ بە فەتواكانی واڵتەكەی خۆی نەدات و لەكارەكانی‬ ‫خۆی شۆخ و شەنگییەكەی توانیویەتی سەرنجی زۆرێك بۆ خۆی رابكێشێت و گو ‌‬ ‫خۆی بەردەوام بێت‪.‬‬

‫سەاڵح عەزیز‪ ،‬فرۆشیاری كێشكەی كورای‪:‬‬

‫فرۆشیارانی كێشكەی كورای لەسەردەمی‬ ‫زوودا بریتیبوو لەمام حەمیدو غەریب‬ ‫شاكر مێخەو كەمال و چەند راوچییەكی تر‬

‫مێژووی كێشكەی كوراو‬ ‫(كێشكەی كورای) واتا ریشۆڵەی‬ ‫كورای‪ ،‬ئەو خواردنەیە كە نزیكەی‬ ‫(‪ )100‬ساڵە لە شاری هەولێر بوونی‬ ‫هەیە كە ئەم خواردنەش لەسەر‬ ‫ئاستی هەرێمی كوردستان تەنیا‬ ‫تایبەتە بەم شارەو لە هیچ شوێنێكی‬ ‫تر بوونی نییەو نەبووە‪ ،‬بۆیە ئەو‬ ‫خواردنە بۆتە كولتوورو مێژوویەك‬ ‫بۆ شاری هەولێر‪ .‬لە دێرزەمانیشدا‬ ‫فرۆشیارانی ئەم خواردنە گەرمە‬ ‫بەمەنجەڵ و لەسەر سەرو بەشەوان‬ ‫لەگەڕەك و بەڕۆژیش لە بازاڕی‬ ‫هەولێر ئەمجۆرە گۆشتە كورایەیان‬ ‫دەفرۆشت و هاواریان دەكرد (یاڵاڵ‬ ‫كێشكەی كورای) بەاڵم ئێستا شێوازی‬ ‫فرۆشتنەكە گۆڕاوەو تەنیا لە چەند‬ ‫چێشتخانەیەكی گەڕەكی تەعجیل و‬ ‫لە عەرەبانەیەكی شەقامی ئیسكان‬ ‫دەفرۆشرێت‪.‬‬ ‫سەلیم قاقا‪ ،‬رەمزی ریشۆڵە‬ ‫وەرزی راوكردن و كواڵندن و‬ ‫خواردنی ریشۆڵەو ئامادەكردنی‬ ‫وەك كێشكەی ك����ورای‪ ،‬تەنیا‬ ‫ل��ە وەرزی زستاندا ل��ە هەولێر‬ ‫هەیە‪ ،‬ئەمەش بەهۆی هاتنی ئەم‬ ‫باڵندە ك��ۆچ��ڕەوەی��ە ل��ەم وەرزە‬ ‫ب��ۆ ه��ەرێ��م ك��ە ب��ەس��ەدان ه��ەزار‬ ‫بگرە بە ملیۆن دانەی لە زستاندا‬ ‫بەرەو كوردستان كۆچ دەكەن كە‬ ‫ئ��ەم��ەش ب��ەه��ۆی ئ����ارەزووی ئەم‬ ‫باڵندەیە بۆ كەشوهەوای سەرماو‬ ‫سۆڵە‪ .‬ئەو كەسانەی كە لەكۆن و‬ ‫ئێستادا كاری راوكردن و فرۆشتنی‬ ‫ریشۆڵەو كێشكەی كورای دەكەن‬ ‫زۆرن‪ ،‬ب��ەاڵم ن��اوی ئ��ەو كەسەی‬ ‫بۆتە رەمزێك بۆ ئەو باڵندەیە تەنیا‬

‫پیاوێكە كە ئەویش سەلیم قاقا‪-‬ی‬ ‫فرۆشیاری ئەو باڵندە كۆچەرییەیە‬ ‫كە هەركاتێك ناوی ریشۆڵە بێت‬ ‫ئەوا بێ سێ و دوو ناوی ئەویشی‬ ‫بەدوادا دێت‪.‬‬ ‫فرۆشیارەكانی‬

‫یەكێك ل��ە‬ ‫كێشكەی كورای‬ ‫س���ەاڵح ع��ەزی��ز‪ ،‬یەكێكە لە‬ ‫فرۆشیارانی كێشكەی كورای لە شاری‬ ‫هەولێر كە ئەو لە كۆتایی سااڵنی‬ ‫هەشتاكانەوە ئ��ەو ك��ارە دەك��ات‬ ‫كە ئێستا لەسەر عەرەبانەیەك لە‬ ‫شەقامی ئیسكانی هەولێر گۆشتی‬ ‫ئ��ەو باڵندەیە دەف��رۆش��ێ��ت‪ .‬ئەو‬ ‫فرۆشیارە بە «كەپر»ی وت‪ :‬پێشتر‬ ‫بازاڕو فرۆشی كێشكەی كورای باشتر‬ ‫بوو‪ ،‬چونكە ئەوكات نرخی هەرزان‬ ‫بوو كە نرخی دانەیەكی یەك درهەم‬ ‫بوو كە دواتر بوو بەدوو درهەم و‬ ‫پاشان (‪ )4‬دره��ەم و تا لە ساڵی‬ ‫نەوەدەكان نرخی دانەیەكی گەیشتە‬ ‫(‪ )7‬دینار كە من لەبەردەم یانەی‬ ‫موەزەفین دەمفرۆشت كە مەشروب‬ ‫خ��ۆرەك��ان ب���ەزۆری دەیانخواردو‬ ‫ئێستا نرخی دانەیەكی (‪ )2‬هەزار‬ ‫دینارە‪.‬‬ ‫س���ەاڵح‪ ،‬وت��ی��ش��ی‪ :‬م��ن هەر‬ ‫دان��ەی��ەك لەڕیشۆڵەی س��ەرب��ڕاو‬ ‫بەپاككراوی بە (‪ )100‬دینار دەكڕم‬ ‫ك��ە دان��ەی��ەك��ی زی��ن��دوو ب��ە (‪)75‬‬ ‫دی��ن��ار دەك���ڕم و (‪ )25‬دیناریش‬ ‫دەدەم بەهەقدەستی پاككردنیان‬ ‫كە هەندێك ماڵ هەن بۆمی پاك‬ ‫دەكەن‪ ،‬ئێستاش لە شاری هەولێر‬ ‫فرۆشتنی كێشكەی ك��ورای تەنیا‬ ‫لەالی من و هەندێك چێشتخانەی‬ ‫گەڕەكی تەعجیلەوە ئەنجام دەدرێت‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪19‬‬


‫(رۆنالدۆ) كێ بە گەورە وەسف دەزانێ؟‬

‫باشترین یاریزانی جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆ‪-‬ی پوتوگالی و یانەی شاهانەو ركابەری سەرسەختی لیونێل میسی‪ ،‬لەچاوپێكەونتێكی‬ ‫تایبەتی خۆیدا كە كەناڵی سكای سپۆرت لەگەڵی ئەنجامیداوە‪ ،‬میسی ركابەری بە یاریزانێكی گەورە وەسفدەكات و ئاماژە بەوە دەكات‬ ‫میسی ئەو یاریزانەیە كە پێكان و دووركەوتنەوەی لەیاریگاكان لەنرخ و تواناكانی كەم ناكاتەوە‪.‬‬

‫فرۆشیارێكی تر‪:‬‬ ‫پاككردنی گۆشتی كێشكەی كورای‬ ‫كارێكی سەختەو پاككردنیان لە سەروپێی‬ ‫ئاژەڵ زەحمەتترە‬ ‫«خواردنی كێشكەی كورای بۆ شاری‬ ‫هەولێر بووەتە كولتوورو مێژوو «‬ ‫« هەركاتێك ناوی ریشۆڵە بێت بێ‬ ‫سێودو ناوی سەلیم قاقای بەدوادا‬ ‫دێت»‬ ‫«گۆشت و گۆشتاوی كێشكەی كورای‬ ‫بە سوودە بۆ قوڕگ و دەمارەكانی دڵی‬ ‫مرۆڤ و ئەگەر بەئێسقانیشەوە بخورێت‬ ‫ئازارت نادات»‬

‫‪20‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫كە نزیكەی (‪ )4‬كەس دەبین‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە سااڵنی هەشتاكاندا خەڵكێكی‬ ‫زۆر ك��اری فرۆشتنی كێشكەیان‬ ‫دەكرد كە ئەوكات لەسەر سەرو‬ ‫بەمەنجەڵ دایاندەناو لەگەڕەك‬ ‫ناو مااڵن و یانەكان و باڕەكاندا‬ ‫دەیانفرۆشت‪ .‬ئەو فرۆشیارە باسی‬ ‫لەوەشكرد كە پاككردنی گۆشتی‬ ‫كێشكەی كورای كارێكی سەختەو‬ ‫پاككردنیان لە سەروپێی ئ��اژەڵ‬ ‫زەحمەتترەو بەوتەی ئەو تەنانەت‬ ‫راوكردنیشیان كارێكی سەختە‬ ‫كە لە وەرزی زستان و سەرمادا‬ ‫لە مانگی (‪)12‬ی هەموو ساڵێكدا‬ ‫دوای ئەوەی جووتیار تۆوی گەنم‬ ‫و جۆ دەكات‪ ،‬راوچییەكان بەهۆی‬ ‫تۆڕەوە راوی دەكەن‪.‬‬ ‫نوكتەكانی ریشۆڵە فرۆشتن‬ ‫یەكێك لە نوكتەكانی ریشۆڵە‬ ‫فرۆشتن بۆ سەردەمی سەلیم قاقا‬ ‫دەگەڕێتەوە كە ئەوكات ئەو پیاوە‬ ‫بەكۆمەڵ ریشۆڵەی فرۆشتووە‪،‬‬ ‫رۆژێكیان سەلیم قاقا ریشۆڵەیەكی‬ ‫زۆر بۆ فرۆشتن لەسەریەكێك لە‬ ‫شەقامەكانی هەولێر دادەنێت‪،‬‬ ‫هاوواڵتییەكی تری ئەو شارەش‬ ‫بە بەردەم سەلیم و ریشۆڵەكانیدا‬ ‫دەڕوات كە دەنگی جیقەجیقی‬ ‫ریشۆڵەكان لەناو تۆڕو قەفەزەكە‬ ‫دەب��ی��س��ت��ێ��ت زۆر دڵ���ی پێیان‬ ‫دەسووتێت و دواتر چەند دینارێك‬ ‫دەدات بەسەلیم قاقاو پێی دەڵێت‪:‬‬ ‫سەلیم لەبڕی ئەو دینارانە چەند‬ ‫ریشۆڵەیەكم بۆ بەڕەڵاڵبكە‪ .‬ئەویش‬ ‫بەقسەی كابرا دەك��ات و دوای‬ ‫بەردانیان و فڕینی ریشۆڵەكان‪،‬‬ ‫سەلیم قاقا لەسەر زەوی بەڕیشۆڵە‬ ‫فڕیوەكان دەڵێت‪ :‬جا قەیچێكە‬ ‫ئ���ازادك���راون خ��ۆ م��اوەی��ەك��ی تر‬ ‫ه��ەر دەت��ان��گ��رم��ەوەو دووب���ارە‬ ‫دێ��ن��ەب��ەردەس��ت و ن��او قەفەزو‬ ‫تۆڕەكانم‪ .‬نوكتەیەكی تری ئەم‬ ‫ریشۆڵە فرۆشە ئەوەیە كە خۆی‬ ‫وتوویەتی ریشۆڵەی هەموو جیهان‬ ‫موڵكی خۆمن‪.‬‬

‫فرۆشیارە دێرینەكان‬ ‫سەاڵح عەزیز‪ ،‬باسی لە مێژووی‬ ‫راوك���ردن و فرۆشتنی كێشكەی‬ ‫كورای كرد كە بۆ نزیكەی (‪)100‬‬ ‫ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە! ناوی‬ ‫ریشۆڵە فرۆشەكانی شاری هەولێری‬ ‫هێنا كە بریتیبوون لە سەلیم قاقاو‬ ‫مام رەشید‪ .‬ئەوەشی وت‪ :‬ئەوكات‬ ‫سەلیم قاقا كاری جوملە فرۆشی‬ ‫ریشۆڵەی دەكرد كە راوچییەكان‬ ‫بەكۆ بەویان دەفرۆشت و ئەویش‬ ‫دەیفرۆشتە ریشۆڵە فرۆشەكان كە‬ ‫ئەوكات جێگای فرۆشتنی ئەو لە‬ ‫جێگای چێشتخانەی ئەربیل بوو‬ ‫دوات��ر لەژێر ئوتێل مێرگەسوور‬ ‫ریشۆڵەی زیندووی دەفرۆشت كە‬ ‫ئەو پیاوە ریشۆڵەی سەربڕاو و‬ ‫زیندووی دەفرۆشت و فرۆشیارانی‬ ‫كێشكەی كوراییش لەسەردەمی‬ ‫زوودا لە هەولێر بریتیبوو لەمام‬ ‫حەمیدو چەند كەسێكی تر كە‬ ‫لەنزیك گ��ۆڕەپ��ان��ی ئۆتۆمبێلی‬ ‫كرێنەكان و ل��ەب��ەردەم یانەی‬ ‫فەرمانبەرانی هەولێر دەیانفرۆشت‬ ‫و راوچییە كۆنەكانیش بریتیبوون‬ ‫لە غەریب شاكر مێخەو كەمال و‬ ‫چەند راوچییەكی تر كە قەلەڕەش‬ ‫و كۆترو تۆرغایی و بوغازشیان راو‬ ‫دەكرد‪.‬‬ ‫وەس��ت��ا ی��ون��س‪ ،‬كەبابچی و‬ ‫خاوەنی چێشتخانەو كەبابخانەی‬ ‫ی��ون��س ل��ە گ��ەڕەك��ی تەعجیلی‬ ‫شاری هەولێر‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی كە‬ ‫كەبابچییە‪ ،‬بەاڵم لە وەرزی سەرماو‬ ‫سۆڵەو هاتنی ریشۆڵەدا كێشكەش‬ ‫دەفرۆشێ‪ .‬بەوتەی خۆی لەساڵی‬ ‫(‪)1991‬ەوە ئەو كارە دەكات تاكە‬ ‫كەسیش كە بۆ یەكەمجار كێشكەی‬ ‫ك��ورای��ی ل��ە چێشتخانەكەیدا‬ ‫ف��رۆش��ت��ووە ئ��ەم ب���ووە‪ .‬باسی‬ ‫لەڕاوچییەكانی گەڕەكی تەعجیل‬ ‫كرد كە بریتیبوون لە عیرفان و‬ ‫خوالێخۆشبوو مام جەمال و فەرۆو‬ ‫سوارو تەها كە تائێستاش ئەو كارە‬ ‫دەكەن‪.‬‬


‫كێ لە ئاستی (میسی) دایە؟‬

‫گاریس بەیڵ‪-‬ی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید‪ ،‬سەرەڕای پێكانە یەك لەدوای یەكەكانی و دووركەتنەوەی لەیاریگاكان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫توانیویەتی ژمارەی گۆڵەكانی لەخولی اللیگای ئیسپانی بگەیەنێتە ئاستی ژمارەی گۆڵەكانی لیونێل میسی‪ ،‬رۆژنامەیەكی نزیك لە‬ ‫یانە شاهانەییەكە راپۆرتێكی لەوبارەیەوە باڵوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە بەیل سەرەڕای پێكانەكانی بەاڵم تواناكانی خۆی لەدەست‬ ‫نەداوەو بەردەوامە لەگۆڵكردن‪.‬‬

‫یەكێك لەڕاوكەرەكان‬ ‫تەها یاسین وەهاب‪ ،‬یەكێكیترە‬ ‫ل��ەڕاوچ��ی��ی��ە دێرینەكانی ش��اری‬ ‫هەولێر كە ئەو ماوەی (‪ )27‬ساڵە‬ ‫كاری راوی باڵندەی كێوی بەتایبەتی‬ ‫ریشۆڵە دەكات‪ ،‬لەوبارەیەوە دواو‬ ‫وتی‪ :‬من لە ساڵی (‪)1982‬ەوە كاری‬ ‫راوكردنی باڵندە دەكەم كە ئەوكات‬ ‫ئەو كارەم لەگەڵ عیرفان و مام‬ ‫جەمالی راوچ��ی ئەنجامدەدا كە‬ ‫ئامڕازی راوكردنەكەشمان تۆڕ بوو‪.‬‬ ‫وتیشی‪ :‬ئێمە لەگەڵ دانانەوەی‬ ‫هەر تۆڕێك نزیكەی (‪ 200‬تا ‪)1200‬‬ ‫ریشۆڵە راو دەك��ەی��ن ك��ە ئێمە‬ ‫لەسااڵنی هەشتاكاندا ریشۆڵەیەكمان‬ ‫بەیەك یا دوو درهەم دەفرۆشت‪،‬‬ ‫بەاڵم لە سەرەتای نەوەدەكاندا هەر‬ ‫دانەیەكمان بەپێنج دینار دەفرۆشت‬ ‫و س��اڵ��ی راب����ردووش جووتێكم‬ ‫بە (‪ )750‬دینار تا (‪ )1000‬دینار‬ ‫دەفرۆشت و ئێستاش راوچی زۆر‬ ‫بووەو هەر كەسێك هەڵدەستێت‬ ‫كۆنكرێتی‪ ،‬بۆیە راوكردنی كارێكی‬ ‫تۆڕێك دەكڕێت و ئەو كارە دەكات‬ ‫كە پێشتر (‪ 40‬تا ‪ )50‬راوچ��ی لە گ��ران��ەو رۆژان���ەش م��ن نزیكەی‬ ‫(‪ )100‬دان��ە لەڕیشۆڵەی ك��ورای‬ ‫هەولێر هەبوون‪.‬‬ ‫دەفرۆشم و جگە لە گۆشتەكەی‬ ‫گۆشتاوەكەشی زۆر بەتام و چێژەو‬ ‫سوودەكانی كێشكەی كورای‬ ‫ئ���ەو ف��رۆش��ی��ارە ب��اس��ی لە سوودەكانی خواردنیشی بریتییە‬ ‫سوودەكانی كێشكەی كورای كرد‪ ،‬ل��ە س��وود گەیاندن ب��ەق��وڕگ و‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوە كرد دەمارەكانی دڵی مرۆڤ و ئەگەر‬ ‫كە راوكردن و فرۆشتنی ریشۆڵەو بەئێسقانیشەوە بیخۆیت ئازارت‬ ‫كێشكە تەنیا لە هەولێر هەیەو لە نادات‪.‬‬ ‫شارەكانی تری وەك كەركوك و‬ ‫قەدەغەكردنی راوكردنی باڵندەی‬ ‫دهۆك و سلێمانی نییە‪ ،‬بەوتەی كێوی ل��ەالی��ەن حكومەتەوە كاری‬ ‫سەاڵح‪ ،‬لەكاتێكدا كە خەڵكی ئەو خراپی كردۆتە سەر پیشەی كێشكەی‬ ‫شارانە دێنە هەولێر ل��ەالی ئەم‬ ‫كورای‪ ،‬كڕیارەكانی كێشكەی كوراییش‬ ‫كێشكە دەخ��ۆن‪ .‬ئەوەشی وت‪:‬‬ ‫ب��ەزۆری كەسانی گەنج ی��ان پیاوە‬ ‫كێشكەی كورای كە خۆی لەئەسڵدا‬ ‫بەتەمەنەكانن و هەروەها زۆر كەس‬ ‫ریشۆڵەیە‪ ،‬بەاڵم كێشكەی كورایی‬ ‫جۆری چۆلەكەش هەیە كە خەڵكی لەالی ئەم كێشكە فرۆشانە ریشۆڵە‬ ‫هەولێر بەچۆلەكە دەڵێن كێشكەو دەك��ڕن و دەیبەنە ماڵەوەو لەگەڵ‬ ‫تامی گۆشتی ئەویش زۆر لەڕیشۆڵە ساوەرو داندۆك دەیخۆن‪ .‬جارێكیان‬ ‫خۆشترە كە من پێشتر ئەوەیشم چەند هاوواڵتییەكی ئەمریكی دەچنە‬ ‫دەفرۆشت‪ ،‬بەاڵم ئێستا راوكردنی الی ئەم كێشكە فرۆشەو بایی نزیكەی‬ ‫س��ەخ��ت ب���ووە‪ ،‬چونكە ئێستا (‪ )100‬دۆالر كێشكەی لەال دەخۆن و‬ ‫زۆرب��ەی زەوییەكانی ش��ار بۆتە پێیانووە خواردنەكەت (‪.)good‬‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪21‬‬


‫دوا وێستگەی هێرناندزی كوێیە؟‬

‫چاڤی هێرناندزی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە‪ ،‬ئەوەی راگەیاندووە كە دوا وێستگەی یاریكردنی لەیارییە نێودەوڵەتییەكاندا‬ ‫مۆندیالی ‪2014‬ی بەرازیل دەبێت‪ ،‬ئەو یاریزانە بەتوانایە ئاماژەشی بەوەكردووە كە دەیەوێت بە گڕوتینێكی زۆرەوە بچێتە مۆندیال و‬ ‫لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانی ئاستێكی بەرز نیشان بدات و پارێزگاری لەنازناوی رابردووی واڵتەكەی بكات‪ ،‬بۆیە دەیەوێت بە ئامانج و‬ ‫دەستكەوتێكی زۆرەوە ماڵئاوایی لەیاریكردن بكات‪.‬‬

‫مۆزیك ژەنێك‬ ‫گەیشتۆتە‬ ‫ئەو باوەڕەی‬ ‫مۆسیقاو‬ ‫گۆرانی‬ ‫كوردی‪،‬‬ ‫لەڕەوتی‬ ‫خۆی الیداوەو‬ ‫خەمخۆری‬ ‫نییە!‬

‫كاروانی باڵەبان‪:‬‬

‫تاوانبارترین شوێن كەناڵە تەلەفزیۆنييەكانن كە هیچ‬ ‫حسابێك بۆ سیمای هونەری و كولتووری ناكەن‬ ‫بەبێ ئامێری باڵەبانەكەی ناتوانێت بژی‪ ،‬ئەو دەڵێت‪:‬‬ ‫هەركاتێك لە مۆسیقاو باڵەبان دووربكەومەوە دەمرم‪ .‬هونەرمەند‬ ‫كاروان مەحمود‪ ،‬هەر لەو خۆشەویستییەشەوە كە هەیبووە‬ ‫بۆ باڵەبان نازناوی باڵەبانیان خستووەتەپاڵ‪ .‬لە جێگایەكی تری‬ ‫ئەو چاوپێكەوتنەی كە «كەپر» لەگەڵیدا سازیداوە‪ ،‬دەڵێت‪:‬‬ ‫حەزدەكەم میللەتی كورد وەك گەالنی تر بە مۆسیقای خۆی‬ ‫بناسرێ‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬تەالر عەبدولڕەحمان‬

‫‪22‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫زۆرترین قسەس ناو رۆژنامە وەرزشییەكان‬

‫لەماوەی رابردوودا زۆرترین قسەی ناو رۆژنامە وەرزشییە بەناوبانگەكان‪ ،‬باسكردن بوو لەسەر بۆندەكەی نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و یانەی‬ ‫بەرشەلۆنە‪ ،‬لەمبارەیەوە ئەو یاریزانە بێدەنگی شكاندو لە لێدوانێكی تایبەتدا رایگەیاند‪ :‬ماوەیەكی زۆرە كەناڵەكانی راگەیاندن بە مەبەستی‬ ‫شكاندنی شان و شكۆی باوك و خێزانەكەمان كەوتوونەتە تۆمەت هەڵبەستن بۆ باوكم بەوەی كە لەدەستكەتنی پارەدا فرت و فێڵی كردووە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەهەمووان رادەگەیەنم كە بەهەموو شێوەیەك بەرگری لەباوكم دەكەم و خۆم و منداڵەكەشم قوربانی دەبین بۆ باوكم‪.‬‬ ‫* وەكو دەیبینین و دەیبیستین كە‬ ‫گۆرانی و مۆسیقای كوردی لەڕەوتی‬ ‫ئاسایی خۆی الیداوە‪ ،‬ئایا بەڕاستی‬ ‫الیداوە یان نا؟‬ ‫ مۆسیقاو گ��ۆران��ی ك��وردی‬‫بەڵێ زۆر لەڕەوتی خۆی الی��داوەو‬ ‫كەس خەمخۆری نییە‪ ،‬تاوانبارترین‬ ‫شوێنیش كەناڵە تەلەفزیۆنييەكانن كە‬ ‫هیچ حسابێك بۆ سیمای هونەری و‬ ‫كولتووری ناكەن‪.‬‬ ‫* بوونی ئەو گروپە مۆسیقییانەی‬ ‫ئێستا لە كوردستاندا دەبیندرێن‪،‬‬ ‫توانیویانە بۆشایی ناو ئەو بوارە‬ ‫پڕبكەنەوە؟‬ ‫ ك��ۆم��ەڵ��ێ گ��روپ��ی مۆسیقی‬‫لە كوردستان دروس��ت��ب��وون مایەی‬ ‫خۆشحاڵییە لەوانە گروپی موزیكی پایز‬ ‫كە گروپێكی زۆر باشەو كارەكانیان‬ ‫بۆن و بەرامی كوردانەی لێدێ‪.‬‬ ‫* وەكو ئەوەی ئێمە زانیاریمان هەیە‬ ‫كۆنسێرتی زۆرتان كردووە لە دەرەوەی‬ ‫هەرێم‪ ،‬ئەو واڵتانە چۆن تەماشای گروپە‬ ‫مۆسیقییە كوردییەكان دەكەن؟‬

‫ ئەو كۆنسێرتانەی نمایشمان‬‫ك��ردووە لەواڵتانی ئەوروپاو ئاسیا‪،‬‬ ‫پێشوازییەكی زۆرباشیان لێكراوە‪،‬‬ ‫لە هەموو ئەو بانگهێشتكردنانەدا‬ ‫لەكاتێكدا ك��ە نمایشمانكردووە‬ ‫هەستمان بە سەرسامی بەشداربووان‬ ‫ك���ردووە‪ ،‬وەك��و گروپی گ��ەڕی��ان و‬ ‫پایز‪ ،‬سەفەری زۆرمان كردووە لەوانە‬ ‫بۆ ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنساو‬ ‫ئیسپانیاو سویدو هۆڵەنداو ئەڵمانیاو‬ ‫زۆر واڵتی دراوسێ‪ ..‬چەند رێزلێنان و‬ ‫شەهادەمان پێدراوەو بەسەربەرزییەوە‬ ‫ناوی كوردستان هاتووە لەو جێگایانە‪.‬‬ ‫* پ��ەش��ی��م��ان ن��ی��ت ل����ەوەی كە‬ ‫دەستتاوەتە مۆزیك؟‬

‫ نەخێر هیچ پەشیمان نیم لە‬‫مۆسیقا‪ ،‬چونكە ئەوەی لەناخمدایە‬ ‫بەمۆسیقا دەریدەبڕم و حەزدەكەم‬ ‫میللەتی ك��ورد وەك گەالنی تر بە‬ ‫مۆسیقای خۆی بناسرێ‪.‬‬ ‫* ئەگەر بكرێت چەند پرسیارێكی‬ ‫تایبەتت لێ دەكەم نازانم پێتخۆشە‬ ‫یان نا؟‬ ‫ ئاساییە‪ ،‬پرسیارەكانت بكە‪.‬‬‫* بۆچی پێتدەڵن كاروانی باڵەبان؟‬ ‫ ب��ۆی��ە پێم دەڵ��ێ��ن ك��اروان��ی‬‫باڵەبان‪ ،‬چونكە ئامێری باڵەبان عەزف‬

‫دەكەم و بەوە ناسراوم‪ .‬هەركاتێك‬ ‫لە مۆسیقاو باڵەبان دووربكەومەوە‬ ‫دەمرم‪.‬‬ ‫* وەك����و ب���اس دەك���رێ���ت‪،‬‬ ‫زۆرب����ەی ه��اوس��ەری مۆسیقییە‬ ‫كوردییەكان‪ ،‬بێزارن لە دەست مێردە‬ ‫مۆسیقییەكانیان‪ ،‬بەڕاشكاوی وەاڵمم‬ ‫بدەرەوە هاوسەرەكەت لە تۆ بێزار‬ ‫نییە لەكاتێكدا كە لە ماڵەوە پڕۆڤە‬ ‫دەكەیت؟‬ ‫‪ -‬نەخێر خێزانەكەم بێزار نییە لە‬

‫پڕۆڤە كردنم لەكاتی ژەنینی مۆسیقادا‪،‬‬ ‫چونكە من لەماڵەوە شوێنی تایبەتی‬ ‫خۆمم هەیە بۆ پڕۆڤە كردن‪.‬‬ ‫* دوا بەرهەمی خۆت و گروپی‬ ‫پایز چییە كە خۆت یەكێكیت لە‬ ‫ئەندامانی ئەو گروپە؟‬ ‫ وەك گروپی پایز بانگهێشتكراوین‬‫بۆ ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر‬ ‫لە ئێران‪ .‬تەنها گروپین كە بەناوی‬ ‫كوردستانەوە بەشداری دەكەین‪.‬‬

‫پڕۆفایل‬ ‫* كاروان مەحمود‪ ،‬ناسراوە بە‬ ‫كاروانی باڵەبان‪.‬‬ ‫* ل��ە ساڵی (‪ )1970‬ل��ە ش��اری‬ ‫سلێمانی لەدایكبووە‪.‬‬ ‫* لە ساڵی (‪)1992‬وە دەستی‬ ‫داوەتە ژەنینی باڵەبان و ساز‪.‬‬ ‫*خاوەنی چەندین پارچە مۆزیكی‬ ‫تۆماركراو كلیپ كراوە‪.‬‬ ‫* ئ��ەن��دام��ی گ��روپ��ی موزیكی‬ ‫گەڕیان و پایز‪-‬ە‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪23‬‬


‫ئاڤان جەمال‪،‬‬ ‫زەنگی مەترسیی‬ ‫هونەریی بێگانە لێدەدات!‬ ‫هونەری بێگانە كە بە لێشاو هاتووەتە ناو‬ ‫هونەری كوردی‪ ،‬هیچ گوزارشتێك لە زمان و‬ ‫كلتورو هونەری كورد ناكات‬ ‫‪24‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫خانمێك پڕاوپڕ لە جوانی و هونەر‪ ،‬بەبێ دابڕان هەمیشە لە گۆڕەپانی هونەریدا ڕوبەڕوی هەموو ئاستەنگە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكان بوەتەوە‪ ،‬ئەو سەردەمەی گۆرانیبێژی ژن دەگمەن بوون و بە پەنجەی دەست دەژمێردران‪ ،‬ئاڤان‬ ‫جەمال یەكێك بوو لەو هونەرمەندە گۆرانیبێژانەی كە یەكێك بوو لەو گۆرانیبێژە ژنانەی كە بەبێ هیچ ترسێك‬ ‫پەرەی بە هونەری گۆرانیگوتن دەدا و لێبڕاوانە خزمەتی خۆی بە هونەری رەسەنی گۆرانی گوردی دەكرد‪ ،‬ئاڤان‬ ‫ئەم جارە ئەبێتە میوانی گۆڤاری «كەپر» و لە چەندین الیەنەوە باسی خۆی دەكات بۆ خوێنەرانی كەپر‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬كۆچەر عومەر‬ ‫*هاتنت بۆ دونیای هونەر چۆن‬ ‫بوو؟‬ ‫لە راستیدا هەر لەمنداڵیمەوە‬‫حەزو ئ��ارەزووی هونەرم هەبووەو‬ ‫لەقوتابخانەشدا زۆر جار بەشداریی‬ ‫بۆنەكانی خوێندنگەم كردووە‪ ،‬جا چ‬ ‫وەك شانۆگەری یاخود گۆرانیگوتن‪،‬‬ ‫جگە ل���ەوەش وێنەكێشێكی باش‬ ‫ب���ووم‪ ،‬ه��ەرب��ۆی��ە دوات���ر چوومە‬ ‫پەیمانگای ه��ون��ەرە ج��وان��ەك��ان‪،‬‬ ‫بەشی ش��ێ��وەك��اری‪ ،‬ل��ەوێ��وە زیاتر‬ ‫ئاوێتەی هونەر بووم و كەم كەم بە‬ ‫هەموو بەشەكانی ئاشنابووم‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا هاتنم بۆ دنیای راگەیاندن و‬ ‫گۆرانییگوتن بەڕێكەوت بوو‪ ،‬راستە‬ ‫ح��ەزم لەگۆرانیگوتن ب��وو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەبەرنامەمدا نەبوو ببم بەگۆرانیبێژ‪،‬‬ ‫بەاڵم لەڕێگەی هاوڕێ و برای بەڕێزم‬ ‫كاك فەرهاد حمە صاڵح كە یەكەم‬ ‫بەرهەمی بۆ ئامادەكردم بەناوی‬ ‫(حەریرە) هاتمە نێو دنیای هونەری‬ ‫گۆرانیگوتن لە ساڵی ‪.1995‬‬ ‫*هونەری گۆرانیگوتن تا چەند‬ ‫بوەتە هۆكارێك بۆناساندنی ئاڤان بە‬ ‫دونیای دەرەوە؟‬ ‫ لەئێستادا ك��ە لەدنیای‬‫تەكنەلۆژیا ئەژین‪ ،‬هونەرمەندان‬ ‫زۆر ب��ە ئاسانی ل��ەڕێ��گ��ەی پێگە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكانی ئینتەرنێت وەك‬ ‫یوتوب و هتد‪ ...‬بەدنیای دەرەوە‬ ‫ئەناسرێن‪ ،‬بۆیە دەتوانم بڵێم‪ ،‬بەڵێ‬ ‫گۆرانیگوتن بۆ من هۆكارێك بووە بۆ‬ ‫ناساندنم بە هاوزمانانم لە دەرەوەی‬ ‫واڵت‪.‬‬ ‫*ئەڵێن گۆرانی كوردی شێوێنراوە‬ ‫لەڕوی میلۆدیەوە‪ ،‬تۆ ئەو مەسەلەیە‬ ‫چۆن دەبینی؟‬ ‫ئەو شااڵوەی هونەری بێگانە‬‫كە بە لێشاو هاتووەتە ناو هونەری‬ ‫كوردی‪ ،‬هیچ گوزارشتێك لە زمان و‬ ‫كلتوری هونەری كورد ناكات‪ ،‬چونكە‬ ‫مۆسیقا بریتییە لەزمان و ریتم و‬ ‫تابلۆی كلتوری‪.‬‬

‫ل��ێ��رەدا ب��ۆ منیش پرسیارێك‬ ‫دێتە پێشەوە‪( ،‬ئایا ئ��ەو گۆرانی‬ ‫و میوزیكانەی ك��ە ئێستا میدیا‬ ‫ك��وردی��ی��ەك��ان��ی داگ��ی��ر ك����ردووە‪،‬‬ ‫گوزارشت لە زمان و تابلۆی كلتوری‬ ‫كوردی ئەكات؟) تۆ وەرە سەرنج بدە‪،‬‬ ‫كاتێ گوێ دەگری لەگۆرانی (لەنێو‬ ‫رەشماڵی خێاڵن)ی مامۆستا خالقی‪،‬‬ ‫زۆر بە زەقی هەست بەو جیاوازییە‬ ‫زۆرە دەكەیت زۆر بە ڕوونی‪ ،‬رەنگە‬ ‫ئەو پرسە خۆشمی گرتبێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خەتای ئێمە نییە‪ ،‬هیچ سانسۆرێك‬ ‫نییە بۆ موزیك و ریتمی خۆمان‪،‬‬ ‫بەڕاستی میدیاكان دەستێكی بااڵیان‬ ‫هەیە لە پەرەپێدان یان نەهێشتنی‬ ‫ئەو پرسە‪ ،‬چونكە ئ��ەوان گوێ و‬ ‫چاوی بینەریان راهێناوە لەسەر ئەو‬ ‫شێوازە‪.‬‬ ‫*تازەكردنەوەی گۆرانی كۆن‬ ‫ل��ەڕوی ئەكادیمییەوە كەموكوڕی‬ ‫زۆری پێوە دی��ارە‪ ،‬تۆ یەكێكیت‬ ‫لەو هونەرمەندانەی گۆرانیت تازە‬ ‫كردوەتەوە‪ ،‬چۆن دەڕوانیتە ئەمە؟‬ ‫ بەپێچەوانەوە‪ ،‬بۆ سەیری‬‫رۆڵ��ی كامگاران نابینی كە لەسەر‬ ‫ئاستی ئێرانیشدا رۆڵ��ی��ان تاكە و‬ ‫كاریشیان پتر تازەكردنەوەی میلۆدی‬ ‫و فۆلكلۆرە‪ ،‬كە بەشێوازێكی زۆر‬ ‫ئەكادیمییانە ك���اردەك���ەن‪ ،‬جگە‬ ‫لەوەش چەندین مۆزیسیەنی باشمان‬ ‫هەیە لەو بوارە كار دەكەن‪ ،‬لەوانە‬ ‫هونەرمەندی بەتوانا كارزانی تار‪،‬‬ ‫كە چەندین كاری جوان و ئەكادیمی‬ ‫ئەنجامداوە لەسەر فۆلكلۆر و گۆرانییە‬ ‫كۆنەكان‪ ،‬یان كاكە توانا خورشید و‬ ‫چەندین هونەرمەندی بەتوانای دی‬ ‫كە ئەمانەی باسمان كرد بەئاستێكی‬ ‫بەرز ئەكادیمی كارەكەن‪.‬‬ ‫ب��ەن��ی��س��ب��ەت خ��ۆش��م��ەوە‪،‬‬ ‫ه��ەوڵ��م��داوە گۆرانییە كۆنەكان‬ ‫زیندوو بكەمەوە نەك بەئەكادیمی‬ ‫ب��ك��ەم‪ ،‬چونكە زی��ن��دووك��ردن��ەوە‬ ‫لەگەڵ بەئەكادیمی كردن جیاوازە‪،‬‬

‫مەبەستمە ئەو كارە بەرزانە بدەم‬ ‫بەگوێی نەوەی نوێ كە گوێبیستی‬ ‫نەبوون‪.‬‬ ‫*بەبڕوای تۆ ئەو كەسەی ئەبێتە‬ ‫گۆرانیبێژ ئەبێت لەڕوی هونەرییەوە‬ ‫ئەكادیمی بێت؟‬ ‫ نەخێر مەرج نییە‪ ،‬نەك‬‫هەر گۆرانیبێژ‪ ،‬بەڵكو لە زۆربەی‬ ‫ه��ون��ەرەك��ان تریشدا دەبینین كە‬ ‫زۆر هونەرمەندی باش و ناودارمان‬ ‫هەن كە ئەكادیمی نەبوون و نین‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا پێگەیەكی باشیان‬ ‫ه��ەی��ە ل��ە ن��اوەن��دی ه��ون��ەری��دا‪،‬‬ ‫الوكبێژ و حەیرانبێژی وامان هەیە‬ ‫كە بە نیو سەعات الوك و حەیران‬ ‫ئەڵێن‪ ،‬هیچیش لە ئەكادیمیبوون‬ ‫نازانن‪ ،‬زۆرێك لە هونەرمەندانمان‬ ‫ئەكادیمی نین‪ ،‬بەاڵم بەڕای من گەر‬ ‫هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەكادیمی بێت‬ ‫زۆر باشترە‪ ،‬بۆ نمونە‪ ،‬ئەگەر موزیك‬ ‫زان و مقام زان بێت و سولەمی‬ ‫موسیقیش بزانێت باشترە‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫جوانترین گۆرانی بچڕێت و شارەزایی‬ ‫هەبێت ل��ەب��وارەك��ەدا‪ ،‬ئ��ەوك��ات‬ ‫هونەرەكەی جوانتر پێشكەش ئەكات‬ ‫و كاری جوانتر ئەكات‪ ،‬هەروەها‬ ‫گرنگە هونەرمەند رۆشنبیرییەكی‬ ‫باشی هەبێت لەبوارەكەی خۆیدا‪.‬‬ ‫ێ‬ ‫كاتێ كە خۆت و هاوڕ ‌‬ ‫• ‬ ‫ژنەكانت هاتنە نێو دونیای هونەری‬ ‫گۆرانیگوتن‪ ،‬دەگمەن بون‪ ،‬كەچی لە‬ ‫ئێستادا هونەرمەندی گۆرانیبێژی ژن‬ ‫زۆر بون‪ ،‬ئەمە بۆچی ئەگەڕێنیتەوە؟‬ ‫ ئەو كاتە گۆرانیبێژی ژن‬‫بەپەنجە ئەژمێردران‪ ،‬ئەوسا ئاستی‬ ‫رۆشنبیری خەڵك بەو شێوەیەی ئێستا‬ ‫نەبوو‪ ،‬بەدەگمەن خەڵك ئەهاتە‬ ‫بوارەكەوە‪ ،‬بەاڵم ئێستا زۆر جیاوازە‪،‬‬ ‫پێشتر زۆر قورس بوو‪ ،‬رێگری زۆر بوو‬ ‫و خەڵك پێی خۆش نەبوو كچەكەی‬ ‫یان خوشكەكەی و هاوسەركەی لە‬ ‫ب��واری هونەریدا كاربكات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا باوك و برا خۆیان كچەكانیان‬

‫هاتنم بۆ دنیای‬ ‫راگەیاندن و‬ ‫گۆرانییگوتن‬ ‫بەڕێكەوت بوو‪،‬‬ ‫راستە حەزم‬ ‫لەگۆرانیگوتن‬ ‫بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەبەرنامەمدا‬ ‫نەبوو ببم‬ ‫بەگۆرانیبێژ‬ ‫هەوڵمداوە‬ ‫گۆرانییە‬ ‫كۆنەكان زیندوو‬ ‫بكەمەوە نەك‬ ‫بەئەكادیمی‬ ‫بكەم‪ ،‬چونكە‬ ‫زیندووكردنەوە‬ ‫لەگەڵ‬ ‫بەئەكادیمیكردن‬ ‫جیاوازە‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪25‬‬


‫لوپێز لە ‪ 2014‬چی دەكات؟‬

‫چەند وێنەیەكی نوێی ئەستێرەی جیهانی جێنیفەر لۆپێز پاش باڵوبوونەوەیان سەرنجی راگەیاندنەكانی جیهان بۆ الی خۆی رادەكێشێت‪،‬‬ ‫ئەو وێنانەی جێنیفەر لەكاتی وێنەگرتنی گۆرانییە نوێیەكەیەتی كە بۆ مۆندیالی ‪2014‬ی بەرازیلی وتووە‪ ،‬ئەو خانمە شۆخ و شەنگە‬ ‫هەمیشە بەوە ناسراوە كە رووخسارێكی سەرنجڕاكێش و بەژن و بااڵیەكی رێكی پێوەیە‪ ،‬بۆیە هەمیشە دەبێتە ئەو كەسەی كە بۆ زۆربەی‬ ‫بۆنە جیهانییەكان بانگهێشت دەكرێت‪.‬‬

‫ئەبەن بۆ كاری هونەری و پشتیوانیان‬ ‫ئ��ەك��ەن و دەس��ت��ی��ان ئ��ەگ��رن و‬ ‫خۆشحاڵی خۆیان دەرئەبڕن‪ ،‬ئێستا‬ ‫زۆر بەئاسانی كاری هونەری ئەكەن‪،‬‬ ‫ئومێدم سەركەوتنیانە و خزمەتی‬ ‫هونەری كوردی بكەن و لەو مۆركە‬ ‫النەدەن‪ ،‬ئێمە زۆر ماندووبووین تا‬ ‫گەشتوینەتە ئەم ئاستە‪ ،‬هەربۆیە‬ ‫زۆر گرنگە بەهەموومان كاربكەین‬ ‫بۆ خزمەتكردنی هونەری رەسەن‬ ‫و لەئاست ئەو مەسئولیەتەدا بین‪،‬‬ ‫میللەتەكەمان بەجوانترین شێوە نیشان‬ ‫بدەین‪ ،‬چونكە هەموو میللەتێك‬ ‫بەهونەرەكەیەوە ئەناسرێت‪.‬‬ ‫ئاڤان بەوە ناسراوە كە‬ ‫• ‬ ‫هەمیشە لە كلیپەكانیدا بە پۆشاكی‬ ‫كوردیەوە دەر ئەكەوێت‪ ،‬بۆ چونی‬ ‫تۆ چیە لەسەر ئەو گۆرانیبێژە ژنانەی‬ ‫تەنها نمایشی جەستەیان ئەكەن‬ ‫لەڕێگەی كلیپەكانیانەوە؟‬ ‫ من پێمخۆشە هەموو كاتێ‬‫جلی كوردی بپۆشم‪ ،‬چونكە جلێكی‬ ‫تا بڵێی جوان و نایابە‪ ،‬ئەگەر بۆم‬ ‫بكرایە بۆ هەموو شوێنێك لەبەرم‬ ‫ئەكرد‪ ،‬چونكە زۆر گونجاوە لەگەڵ‬ ‫كەسایەتیمدا‪ ،‬ب��ە نیسبەت ئەو‬ ‫گۆرانیبێژانەی باسیان ئەكەی‪ ،‬ئەوان‬ ‫ئ��ازادن لەوەی چۆن خۆیان نمایش‬ ‫ئەكەن‪.‬‬ ‫س��ەب��ارەت ب��ەو قسەو‬ ‫• ‬ ‫قسەڵۆكە نەشیاوانەی كە لەناو‬ ‫هونەرمەنداندا هەیە‪ ،‬ئێوە چی‬ ‫دەڵێن؟‬ ‫ ئەو جۆرە هونەرمەندانە‬‫لەگەڵ مندا ك��ار ناكەن‪ ،‬توانج و‬ ‫قسەشم نەبیستوە‪ ،‬بەاڵم گەر هەبێت‬ ‫كارێكی باش نییە‪ ،‬خەڵك باسی یەكتر‬ ‫بەناشرینی بكات و توانج لەیەكتری‬ ‫ب��دەن‪ ،‬باشتر وای��ە هونەرمەندان‬ ‫رەخنەی هونەریی و دروس��ت لە‬ ‫یەكتری بگرن لە پێناو پێشكەوتنی‬ ‫هونەرەكە خ��ۆی‪ ،‬ئەگەر رەفتاری‬ ‫ناشیرین لە یەكتر ببینن پێویستە‬ ‫رووبەڕوو بە كەسەكە بگوترێن‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی هەوڵبدات هەڵەكانی خۆی‬ ‫راست بكاتەوە‪ ،‬نەك لەدووری خۆی‬ ‫و پاشملە بێ‪.‬‬

‫‪26‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫پرۆفایل‪:‬‬ ‫ ئاڤان جەمال ئەحمەد‪ ،‬لەدایكبووی ‪ 1977/3/21‬ی گەڕەكی چوارباخی سلێمانی‪.‬‬‫ دەرچووی بەشی شێوەكاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی‪.‬‬‫ فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی كەلەپوری كوردی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری‪.‬‬‫‪ -‬ژیانی هاوسەری پێكهێناوەو دوو كوڕی هەیە بەناوەكانی ئەلەند و ئارمەند‪.‬‬


‫ئامادەكردنی‪ :‬ئەیاد بەرزان‬

‫سووده‌كانی چای سەوز‬ ‫‪ .1‬چارەسەرکردنی رەقبوونەوەی شانەکان‪.‬‬ ‫‪ .2‬چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە‪.‬‬ ‫‪ .3‬چارەسەرکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە‪.‬‬ ‫‪ .4‬چارەسەرکردنی زیادبوونی کێش‪.‬‬ ‫‪ .5‬نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە‪.‬‬ ‫‪ .6‬نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچك کەمدەکاتەوە‪.‬‬ ‫‪ .7‬رێژەی کۆلسترۆل دادەبەزێنێ لەخوێن‪.‬‬ ‫‪ .8‬بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگەکان و رۆماتیزم‪.‬‬ ‫‪ .9‬بۆ چارەسەری بەرگری بێهێز‪.‬‬ ‫‪ .10‬هەندێك توێژینەوە دەریانخست کە خواردنەوەی چای سەوز بەشێوەیەکی رێك دەبێتە‬ ‫هۆی کەمکردنەوەی بەکتریا و کلۆريی ددان ناهێڵێت و زەردی ددان کەمدەکاتەوە‪.‬‬

‫سوودەکانی فستق‬ ‫فستق یەکێکە لەو چەرەسانەی کە زۆرێك لەهاواڵتیان حەز بەخواردنی دەکەن‪ ،‬ئه‌مه‌ش سووده‌ شاراوه‌كانی‬ ‫فستقه‌‪:‬‬ ‫‪ -١‬پوك و ددان پتەو دەکات‪.‬‬ ‫‪ -٢‬دەوڵەمەندە بەزەیتی چەور‪ ،‬لەو زەیتانەی کەچەوری تێریان تێدا نییە‪ ،‬ئەویش خۆراکێکی سەرەکییە بۆ‬ ‫مێشك و بیرکردنەوە بەسوودە‪.‬‬ ‫‪ -٣‬هەروەها فستق پێكهاتووە لە فۆسفۆر‪ ،‬چاالکی و کارەکانی مێشك چاالك دەکات‪ ،‬بۆ مانەوەی‬ ‫زانیاری لەمشێك و له‌ لەبیرچوونەوە دەیپارێزێت‪.‬‬ ‫‪ -٤‬سوڕی خوێن چاالك دەکات‪.‬‬ ‫‪ -٥‬وزە بەلەش دەبەخشێت‪.‬‬ ‫‪ -٦‬سوڕی خوێن چاالك دەکات و لم و به‌ردی گورچیله‌ له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه‌‪،‬‬ ‫كه‌ئه‌مه‌ش یارمه‌تی به‌جێهێنانی فه‌رمانی گورچیله‌ ده‌دات و چاالكتری ده‌كات‪.‬‬ ‫‪ -7‬ترشەلۆکی ناهێڵێت و رێ له‌ سه‌ركه‌وتنی ده‌گرێت به‌ره‌و قوڕگ‪.‬‬ ‫‪ -8‬شیر زیادەکات‪ ،‬دەوڵەمەندکردنی شیر بە کانزاو چەوری زۆر بەسودە‪.‬‬ ‫‪ -9‬چارەسەری کۆئەندامی زاوزێ و چاالککردنی وزە‪.‬‬ ‫‪ -10‬چارەسەری نەخۆشییەکانی سنگ دەکات بەتایبەتی کۆکە‪.‬‬ ‫‪ -11‬بەسوودە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە توشی شەکرە بوون‪ ،‬رێژەی شەکریش لەخوێن دادەبەزێنێت‪.‬‬

‫بێ زیادبوونی كێش‪ ،‬جگه‌ره‌ ته‌رك بكه‌‬ ‫لەوانەیە ڕاستبێت ئەو کاتەی کە لەجگەرەکێشان دوردەکەویتەوە ببێتە هۆی‬ ‫زیادبوونی چەند کیلۆگرامێك‪ ،‬هەست بەبرسێتی دەکەیت؟ بخۆ‪ ،‬بەاڵم ئەو خواردنە‬ ‫تەندروستە هەڵبژێرە کە کەم چەورییە‪ ،‬ئەوەی کەبەشداری لەکۆکردنەوەی چەوری ناکات‬ ‫وەکو سەوزەو میوە‪ ،‬ئه‌گه‌ر هەستت بەوە کرد کە ئارەزووی جگەرە کێشان دەکەیت‬ ‫له‌هەر کاتێك پێویستە هەموو کات ئەوەت لەبیربێت بەخواردنی یەک دوو جگه‌ره‌‬ ‫دەکەویتە داوییه‌وە سەرلەنوێ‪ ،‬ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك رێگان بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان‪:‬‬ ‫‪ -1‬دوربکەوەرەوە لەبۆنەكان‬ ‫ئەگەر هاوڕێیەکت بانگی کردیت بۆ خواردنه‌وه‌ی قاوە یان هەندێك لەهاوڕێکانت‬ ‫بانگیان کردی بۆ چونە دەرەوە لە ئێوارەدا‪ ،‬تۆش زانیت کە ئەو جۆرە هەڵوێستانە‬ ‫واتلێدەکات داوای جگەرە بکەی‪ ،‬ئەگەر هاتوو لە سەرەتای رۆژەکانتا بوویت‪ ،‬وات‬ ‫هەست بکە ئامادەنیت و بەرگەی ناگریت‪ ،‬دوربکەوەرەوە لەو بۆنەو چونە دەرەوانە‬ ‫بەالیەنی کەمەوە لەسەرەتادا‪.‬‬ ‫‪ -2‬هەرشتێك پەیوەنديی بە جگەرەکێشانەوە هەیە بیشارەوە‬ ‫ئەگەر هاتوو بڕیارت دا دوربکەویتەوە لەجگەرەکێشان پێویستە هەرشتێك‬

‫پەیوەنديی بە جگەرە کێشانەوە هەیە بیشاریتەوەو نزیکی نەکەویتەوە‪ ،‬لەوانە خراپتر‬ ‫ئەگەر هاتوو پاکەتێكت بینی لەگیرفانی یەکێك لەچاکەتە تایبەتییەکانت یان لەجەنتا‬ ‫دەستییه‌کەتدا‪ ،‬پێویستە لەهەموو ئەمانە دوربکەویتەوە کەڕابردووت بیردەهینێتەوە کە‬ ‫جگەرەکێش بوویت‪.‬‬ ‫‪ -3‬چاکاکیی نوێ ئه‌نجامبده‌‬ ‫هەوڵ بدە بچیتە ناو چاالکییە ڕۆشنبیرییە نوێیەکان یان هەر جۆرێکی لەجۆرەکانی‬ ‫وەرزش‪ ،‬بۆ زانیاریت وەرزش زۆر گرنگە لەم قۆناغەدا‪.‬‬ ‫‪ -4‬دیاری بچووك پێشکەش بە خۆت بکە‬ ‫ئەو پارەیەی کە دەیدەیت بەجگەرە ڕۆژانە کۆی بکەرەوە لە سەری مانگەکەدا‬ ‫ئەو پارانەی کە کۆتکرونەتەوە دیارییەکی بۆ خۆت پێبکرە وەکو‪ ،‬بۆن‪ ،‬جانتایەك یان‬ ‫کراسێك‪.‬‬ ‫‪ -5‬باوەڕت بەخۆت هەبێت‬ ‫باوەڕت بە هێزو نەخشەکێشان لەسەر وەستان هه‌بێت‪ ،‬وا بە خۆت بڵێ جگەرە‬ ‫بچووکەو ئاگای لەتەندروستیت نابێت‪ ،‬تۆ بەهێزترینیت‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪27‬‬


‫عەساف بۆ داوای لێبوردن دەكات؟‬

‫پاش ئەوەی لەسەر داوای ئەستێرەی جیهانی شەكیرا‪ ،‬محەمەد عەسافی‪ -‬یەكەمی بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ رازی بوو كە گۆرانییەكی‬ ‫دوێت لەگەڵ شەكیرادا بۆ ئاهەنگی دەستپێكی مۆندیالی بەرازیل بڵێت‪ ،‬بەاڵم لەچەند رۆژی رابردوودا عەساف بە رۆژنامەنووسانی‬ ‫راگەیاندووە‪ ،‬هەرچەندە وابڕیاربوو لەگەڵ شەكیرا ئەو دوێتە بكەن‪ ،‬بەاڵم لەالیەن چەند دەوڵەتێكەوە رێگرییان كراوەو ناتوانن ئەو كارە بكەن‬ ‫‪ ،‬بۆیە داوای لێبوردن دەكات‪.‬‬

‫دابەزینی کێش بە لیمۆ‬ ‫زانایانی پزیشکی و خواردن باسیان لەتایبەتمەندییەکانی لیمۆی ترش و سودەکانی کردووە بە‬ ‫سێ بەش جیاوازو بەسوود ئەویش‪ :‬توێکڵ و ترشی و تۆوه‌کەی‪ ،‬لیمۆ چارەسەرێكی باشە بۆ‬ ‫بەرەنگاری بوونەوەی کێشی زیادە‪.‬‬ ‫رێجیمی لیمۆ‬ ‫بەرنامەیەکی ئاسانە هیچ شەرتێکی تێدا نییە‪ ،‬تەنها خواردنی کوپێك شەربەتی توێکڵی لیمۆ‬ ‫پێش هەموو ژەمە خواردنێك بەچارەکێك‪ ،‬بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش پێویستە ژەمە‬ ‫خواردنەکانی رێژەیەکی گەورە لەپڕۆتینی تێدا بێت لەگەڵ کەمکردنەوەی شیرینی و چەوری‪،‬‬ ‫زیادبوونی ژەمە خۆراکییەکانیش ‪ ٤‬بۆ ‪ ٥‬ژەم دەبێت ژەمێکی سوکەڵە بێت و هەست بەتێریش‬ ‫بکەیت بە درێژایی کاتەکە دەبێت جوڵە زیاد بکرێت بە رۆیشتن‪ ،‬بەم رێگایەش دەتوانیت‬ ‫شەربەتی توێکڵی لیمۆ ئامادە بکەی‪:‬‬ ‫‪-١‬لەدوای کڕینی کیلۆیەك لیمۆ‪ ،‬لیمۆکە دەگوشرێت و توێکڵەکەشی دەخرێتە ناو قاپێکەوە‬ ‫بۆ بەکارهێنانی رێجیمەکە‪.‬‬ ‫‪ -٢‬قاپێك لەسەر ئاگر دادەنێیت و رێژەیەك ئاوی گونجاوی تێدەکەیت تاوەکو دەکوڵێت‬ ‫پاشان توێکڵە لیمۆکەی تێدەکەیت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر‪.‬‬ ‫‪ -٣‬دوای ئەوەی سارد دەبێتەوە لەگەڵ ئاوی لیمۆکە تێکەڵ دەکرێت و دەخرێتە ناو‬ ‫بەفرگرەوە‪.‬‬ ‫‪ -٤‬کوپێك لەشەربەتی لیمۆکە دەخورێتە پێش هەموو ژەمێك بە ‪١٥‬خولەك‪ ،‬وا باشە شەکری‬ ‫تێ نەکرێت‪ ،‬دەتوانیت کەوچکێك هەنگوینی سروشتی تێبکەی‪.‬‬ ‫ئەم رێجیمەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات بەبێئەوەی خۆت لەخواردن بێبەش بکەی‪،‬‬ ‫بەبێ ئەوەی هیچ ئامێرێك بەکاربهێنیت کە متمانەت پێی نەبێت یاخود دەرمان و ‪...‬هتد کە‬ ‫کاردەکاتە سەر تەندروستیت‪.‬‬

‫زیانی مۆبایل لەسەر منداڵەکانتان‬ ‫زۆرێ��ك لەخەڵکان مۆبایل دەدەن��ە‬ ‫دەست منداڵەکانیان یاری پێدەکەن یان‬ ‫قسەی پێدەکەن یان مۆبایلیان بۆ دەکڕن‬ ‫لەتەمەنێکی منداڵیدا كه ‌ئه‌م دیارده‌یه‌‬ ‫له‌ناو كۆمه‌ڵگای خۆماندا دیارده‌یه‌كی‬ ‫ب��اوه‌و هه‌موومان بینیومانه‌ كه‌دایك و‬ ‫باوك یان خزمان و كه‌سانی نزیكه‌ ئه‌و‬ ‫منداڵه‌ هه‌میشه‌ مۆبایلیان پێده‌ده‌ن و‬ ‫به‌ناوی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر‬ ‫یان به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ‬ ‫ئه‌و مناڵه‌دا ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن‪ ،‬به‌اڵم بیر‬ ‫له‌زیانی مۆبایل ناكه‌نه‌وه‌ بۆ منداڵ وه‌ك‬ ‫چ��ۆن ل �ه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌رك �ه‌وت��وه‌‬ ‫ك�ه‌ ئ �ه‌و ش��ەپ��ۆالن��ەی مۆبایل دروستی‬ ‫دەک��ات خانەکانی م��ۆخ و کۆئەندامی‬ ‫دەمار دەگۆڕێت لە دوای دوو خولەك‬ ‫لەبەکارهێنانی‪ ،‬ئەگەری ئ��ەوەی هەیە‬ ‫کاریگەری خراپی ته‌ندروستی هه‌بێت‬ ‫ل�ه‌س�ه‌ر عه‌قڵی منداڵه‌كه‌ لەسەرەتای‬ ‫ته‌مه‌نیدا‪ ،‬هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌ تووشی‬ ‫نه‌خۆشی هەڵوێستی ڕێ��ژەی زیرەکی و‬ ‫نه‌خۆشی دەروونی و دەمار ده‌بێت‪.‬‬

‫‪28‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫میسی دۆڕاندی‬

‫لیونێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی‪ ،‬پاش ئەوەی گرەوێك بە خۆشەویستەكەی ئەدۆڕێنێت‪ ،‬بۆ سازكردنی‬ ‫خواردنی ژەمێكی خواردنی خۆیان دەچێتە چێشتخانەیەكەیان و خۆی بە ئامادەكردنی گۆشتەوە سەرقاڵ دەكات‪ ،‬دواتر وێنەكەشی لەسەر‬ ‫پەیجی تایبەتی خۆی باڵودەكاتەوە‪ ،‬ئەمەش بووە جێگەی سەرنجی راگەیاندنەكان و هەوادارەكانی‪.‬‬

‫چۆن وادەکەیت هاوسەرەکەت رۆمانسی بێت؟‬

‫ئەگەر ویستت هاوسەرەکەت رۆمانسی بێت و هەستی خۆشه‌ویستی خۆی‬ ‫بۆت پێویستە وایلێبکەیت ئەم بابەتە بخوێنێتەوە‪.‬‬ ‫یەکەم‪ :‬ده‌بێت هاوسەرەکان (پیاوان) بیربکەنەوە له‌و كارانه‌ی کە‬ ‫هاوسەرەکانیان(ژنەکانیان) حەزیان لێیە و هەموو هەوڵێك بده‌ن بۆ راکێشانی‬ ‫سەرنجیان‪ ،‬بۆ نموونه‌ ئەگەر حەزیان لەپیاوێکی رێك پۆشه‌ دەبێت گرنگی بە‬ ‫جلوبەرگ بده‌یت و رێك پۆش بیت‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬هەوڵبدە چەند کتێبێك و چیرۆکێكی رۆمانسی بخوێنیتەوە بۆ‬ ‫ئەوەی بیرۆکەو هەستی رۆمانسیت دەستبکەوێت‪.‬‬

‫سێیەم‪ :‬رۆژانی دەستگیرانیت لەبیربێت و بیری لێبکەرەوە‪ ،‬هەوڵبدە‬ ‫هەندێك کار بکەیت کە ئەو رۆژانە دەتانکرد ئەمەش هەستێكی رۆمانسیتان‬ ‫پێده‌به‌خشێت‪.‬‬ ‫چوارەم‪ :‬هه‌وڵبده‌ هه‌میشه‌ خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ دووپات بكه‌یته‌وه‌‬ ‫كه‌چه‌ندت خۆشده‌وێت و چه‌ند خۆشبه‌ختی له‌گه‌ڵیدا‪.‬‬ ‫پێنجەم‪ :‬سوپرایزی بۆ ئامادە بکە وەکو دیاریی هەتا ئەگەر هاتوو‬ ‫دیارییەکی ئاسایش بوو‪ ،‬یان چونە دەرەوەی رۆمانسی لەبەر ئەوەی ژنان حەز‬ ‫بە سوپرایز دەکەن‪.‬‬

‫سوودە تەندروستیەکانی شەربەتی سێو‬ ‫ه��ەم��ووم��ان گۆێمان ل���ەوە ب���ووە کە‬ ‫وت��راوە››خ��واردن��ی سێوێك رۆژان��ە دورت‬ ‫دەخاتەوە لە پزیشك››ئایا شەربەتی سێویش‬ ‫هه‌مان سوودی هەیە؟‬ ‫لێرەدا ئاشنا دەبین بە ‪ ٦‬لەسوودە‬ ‫تەندروستییەکان سێو‬ ‫‪ -1‬ترسناکی نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە‬ ‫رۆژانە خواردنەوەی کوپێك لە شەربەتی‬ ‫سێوی سروشتی یارمەتی رێگریکردن لە‬ ‫پێکهاتەی کۆلسترۆل ل��ەس��وڕی خوێن و‬ ‫مولولەکانی خوێن دەدات‪ ،‬ئەمەش یارمەتی‬ ‫ک��ەم��ک��رن��ەوەی ت��وش��ب��وون بەنەخۆشییە‬ ‫سەرەکییەکان دەدەن لەوانە نەخۆشی دڵ‪،‬‬ ‫ئەمەس بەرزبوونەوەی کۆلسترۆڵ و دڵۆپەی‬ ‫موولوولەکانی خوێن دەدات‪.‬‬ ‫‪ -2‬کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات‬ ‫ک��وپ��ێ��ك ش��ەرب��ەت��ی س��ێ��و ی��ارم��ەت��ی‬ ‫پ��اک��ک��ردن��ەوەی ج��گ��ەرو گورچیلە ده‌دات‬ ‫لەڕێگەی فڕێدانی ژەهرە زیان بەخشەکان‪،‬‬ ‫تایبەتمەنی پاکژکەرەوە‪ ،‬ئەمەش یارمەتی‬ ‫سیستەمی هەرسکردنێكی پاکتر دەدات و‬ ‫باشترین دژه‌ نەخۆشی جگەر و گورچیلەیه‌‪.‬‬

‫‪ -3‬یارمەتی دابەزینی کێش دەدات‬ ‫ئ��ەگ��ەر وی��س��ت ه��ەن��دێ��ك لەکێشت‬ ‫دابەزێنیت‪ ،‬هەوڵبدە شەربەتی سێو زیاد‬ ‫بکەی لەسیستەمی خواردنەکەت‪ ،‬شەربەتی‬ ‫سێو چەوری کۆلسترۆلیش دادەبەزێنێت‪.‬‬ ‫‪ -4‬ووزە بەخشە‬ ‫کوپێك شەربەتی سێو پێکهاتووە لەمادەی‬ ‫خۆراکی پێویست لە ڤیتامین ‪ A,C,E,K‬و‬ ‫ترشی فولیك‪ ،‬بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئەم‬ ‫مادە خۆراکییانە کەیارمەتی لەش دەدات وزە‬ ‫زۆری بۆ بگەرێتەوە‪.‬‬ ‫‪ -5‬توشبوون بە خڵەفانی کەمدەکاتەوە‬ ‫زۆرێك لەتوێژینەوەکان دەریانخستووە‬ ‫ک��ەخ��واردن��ی ش��ەرب��ەت��ی س��ێ��و ی��ارم��ەت��ی‬ ‫کەمکردنەوەی توشبوون بە لەدەستانی‬ ‫یادەوەری یان خڵەفان الی گەورە بەتەمەنان‪،‬‬ ‫شەربەتی سێو پیربوون دوادەخات‪.‬‬ ‫‪ -6‬بینین باش دەکات‬ ‫شەربەتی سێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین‬ ‫‪ ،A‬کە یارمەتی باشبوونی تەندروستی چاو‬ ‫دەدات‪،‬ڤیتامین ‪ A‬یارمەتی پاراستنی چاو‬ ‫دەدات لەنەخۆشی چاو‪.‬‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪29‬‬


‫نانسی خۆی ئامادە دەكات‬

‫نانسی عەجرەم خانمە گۆرانی بێژی لوبنانی و ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ‪ ،‬بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند‪،‬‬ ‫بەشداربوونم لەو بەرنامەیەدا زۆر هیالك و ماندووی كردووم‪ ،‬بەشێوەیەك لەماوەی ‪ 10‬ساڵی كاركردنم لەبواری هونەردا هێندەی ساڵی‬ ‫رابردوو لە ئەرەب ئایدڵ هیالك نەبووم‪ ،‬هەرچەندە دوودڵ بووم لە بەشداریكردن لە وەرزی سێیەمدا‪ ،‬بەاڵم دواجار بەشداریكردنم پەسەندكردو‬ ‫خۆمی بۆ ئامادە دەكەم‪.‬‬

‫زینەب ئەركەوازی‪:‬‬ ‫داوا لە ژنانی خانەقین دەكەم كارابن و‬ ‫بێنە پێشەوەو بوونی خۆیان بسەلمێنن‬ ‫كۆسار عومەر‪ -‬گەرمیان‬ ‫ح��ەزو خولیای هونەريی لەدڵی‬ ‫ك��ەس��ەك��ان��دا بەچەشنێك چ��ەك��ەرە‬ ‫دەك���ات‪ ،‬زۆرج���ار لەچەند بوارێكی‬ ‫ه��ون��ەری��دا ه��زری خ��ۆی ق��اڵ بكات‬ ‫و بەئامانجی خزمەتكردن پ��ەی بە‬ ‫چەشنە جۆربەجۆرەكانی هونەر ببات و‬ ‫خزمەت بكات‪ ،‬كچە چاالكوان(زەینەب‬ ‫ئەركەوازی)یش یەكێك لەو كەسانەیە‬ ‫كە بەهۆی توانا لەبن نەهاتوەكەیەوە‬ ‫توانیویەتی لەچەند بوارێكدا كارو‬ ‫چاالكیەكانی بكات و خزمەتی زیاتر بە‬ ‫ژنان و چینی گەنجان بكات‪.‬‬ ‫زینەب‪ ،‬چاالكوانی بواری مافەكانی‬ ‫ژن��ان��ە و ڕژن��ام��ەن��ووس��ەو شیعریش‬ ‫دەن��وس��ێ��ت‪ ،‬ئەمە جگە ل���ەوەی كە‬

‫مامۆستایەو لەئێستایشدا بەرپرسی‬ ‫ڕێكخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناكبیریی‬ ‫ژن��ان��ه لەخانەقین‪ ،‬زەی��ن��ەب دەڵ��ێ‬ ‫گەرچی لەمنداڵیەوە ح��ەزو خولیام‬ ‫لە كاروچاالكی وهونەر ب��ووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كاركردنم لەگەڵ ڕێكخراوی ڕاگەیاندن‬ ‫و ڕوناكبیری لەخانەقین بەمێژووی‬ ‫كاركردنم دەزانم و وەك خۆی دەڵێت‬ ‫لەم ڕێكخراوەدا چەندین چاالكی و‬ ‫كۆڕو سیمینارو خولی جۆراو جۆریان‬ ‫كردوەتەوە بەئامانجی خزمەتكردنی‬ ‫ژنانی خانەقین‪.‬‬ ‫زەی��ن��ەب ئ���ەرك���ەوازی ئەندامی‬ ‫سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانەو‬ ‫ل���ەب���واری ڕۆژن��ام��ەن��وس��ی��دا دەڵ��ێ‬ ‫لەچەندین ڕۆژن��ام��ەو گ��ۆڤ��ار ك��ارم‬

‫كردوەو سەرنوسەریش بووم و بەدەیان‬ ‫چاالكی و ڕاپ��ۆرت و وت��ارم نوسیوە‬ ‫و خزمەتی ژنانم پێكردوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫لەبواری شێوەكاریدا ئەندامی سەندیكای‬ ‫هونەرمەندانی عێراق و كۆمەڵەی‬ ‫شێوەكارانی كوردستان و عێراقە‪ ،‬ئەم‬ ‫شێوەكارە خاوەنی پێنج پێشانگای تایبەتی‬ ‫خۆیەتی و وەك دەڵێت چەندین خەاڵت‬ ‫و ڕێزلێنانم پێ بەخشراوە لەالیەن‬ ‫وەزارەتی كاروبارى كۆمەاڵیەتی بەغدا‬ ‫و وەزارەتی ڕۆشنبیریی كوردستان‪.‬‬ ‫لەبواری شیعرنووسیندا زەینەب‬ ‫ئەركەوازی شیعر دەنوسێت و بەشداری‬ ‫چەندين ك��ۆڕی شیعری ك���ردووە و‬ ‫شیعری بۆ ژن��ان نوسیوە‪ .‬زەینەب‬ ‫لەڕێگەی (كەپر)ەوە داوای��ش لەژنان‬

‫دەكات و دەڵێت پێشتر خانەقین شاری‬ ‫لەیالقاسم و ئەحالم مەنسور زەینەب‬ ‫قارەمان بووە‪ ،‬بۆیە داوایان لێدەكات‬ ‫كارابن و بێنە پێشەوە بوونی خۆیان‬ ‫بسەلمێنن و ئەو توانایەی كە هەیانە‬ ‫بیخەنە پێش چاو و كاری لەسەر بكەن‪.‬‬ ‫پرۆفایل‪:‬‬ ‫زەی��ن��ەب حسێن م��وس��ا ن��اس��راو‬ ‫ب��ە(زەی��ن��ەب ئ��ەرك��ەوازی)‪،‬ل��ە ساڵی‬ ‫‪1973‬ل���ە گ��ەڕەك��ی ئ��ەرك��ەوازی شاری‬ ‫خانەقین لەدایك بووەو هەر لەوێش‬ ‫گەورە بووە‪ ،‬پاش تەواوكردنی خوێندنی‬ ‫ئامادەیی بەهۆی بارودۆخی سیاسی‬ ‫خانەقین لە زانكۆ وەرناگیریت و ناچار‬ ‫دەچێتە پەیمانگای مامۆستایان‪ ،‬ئێستا‬ ‫وەك مامۆستا لەخانەقین وانەدەڵێتەوە‪.‬‬

‫بانگەواز بۆ‬ ‫ژنانی خانەقین دەكات ‪..‬‬ ‫‪30‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫(سیرین) و ئامانجی تازە‬

‫سیرین عەبدولنور خانمە هونەرمەندی لوبنانی‪ ،‬بەردەوامە لەكارو چاالكییەكانی‪ ،‬سەرەراِی گۆرانی وتنەكانی‪ ،‬بەشداری لەفیلم و كاری‬ ‫سینەمایشدا دەكات‪ ،‬بەم دواییەنەش سیرین بەشداری لەهەڵمەتێكی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كرد‪ ،‬بەبەشداری چەندین‬ ‫كەسایەتی جیاجیاو هونەرمەند‪ ،‬لەوانە دەرهێنەری بەرنامەی (بال حدود)‪ ،‬ئامانجی سیرین لەم هەڵمەتەدا ئەوەیە كە پەیامی ناتوندوتیژی‬ ‫بەهەموو الیەك بگەیەنێت‪.‬‬

‫هونەرمەندی تورك سیلین‬ ‫سۆیدار نمایشكاری جلوبەرگە‬ ‫و لەساڵی ‪ 2007‬یشدا شاجوانی‬ ‫ت��ورك��ی��ا ب����ووە‪ .‬ه��ون��ەرم��ەن��د‬ ‫سیلین لەئەزمیر بە رێورەسم و‬ ‫دابونەریتی یۆنانی لەدایك بووە‬ ‫لەساڵی‪ .1986‬خوێندنی ناوەندی‬ ‫لەناوەندی سەلما ییت ئەلب لە‬ ‫ئەزمیر تەواو كردووە‪ ،‬بەشداری‬ ‫كردوە لە پێشبڕكێی‪miss model‬‬ ‫‪ turkey‬و ن��ازن��اوی باشترین‬ ‫مۆدێلی ساڵی ‪ 2006‬بەدەست‬ ‫هێناوە‪.‬‬ ‫ل��ەواڵت��ی چین لەنمایشی‬ ‫جلوبەگدا نازناوی ڕێكپۆشترین‬ ‫ج���ل���وب���ەرگ���ی ن��ی��ش��ت��م��ان��ی‬ ‫پێبەخشراوە‪ ،‬ساڵی ‪ 2007‬وەكو‬ ‫سەرنجڕاكێش‬ ‫نمایشكارێكی‬ ‫ك��اری بۆ ماركەی (فاككو) كە‬ ‫ماركەیەكی بەناوبانگە لەتوركیا‬ ‫ك��ردووە‪ ،‬لەسەرو ئەمانەشەوە‬ ‫ه��ەوڵ��ی ف��ێ��ر ب��وون��ی زم��ان��ی‬ ‫ئینگلیزی داوە‪ ،‬ساڵی ‪2009‬‬ ‫سەردانی واڵتی كەنەدای كردووە‬ ‫و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ توركیا‬ ‫ل��ەس��ەر داواك����اری ب��اوك��ی لە‬ ‫زانستی قسەكردندا خوێندوویەتی‬ ‫و لە كەناڵی ستار‪ -‬ی توركیا‬ ‫خولی فێر بونی بینیوە‪.‬‬ ‫ل��ە س��اڵ��ی ‪2010‬ب���ەش���داری‬ ‫ل��ە درام����ای (ح��ب ف��ی مهب‬ ‫الریح) ك��ردوە ڕۆڵ��ی پاڵەوانی‬ ‫نێو درام��اك��ەی بینیوە‪ ،‬پاشان‬ ‫ل��ە درام���ای (لیلی)یان (عسر‬ ‫الخزامی) ڕۆڵی بینیوەو ئێستا‬ ‫خوێندكاری بەشی مێژووە لە‬ ‫زانكۆی ( بلجی) لە ئەستەنبوڵ‪.‬‬

‫سۆیدار‪،‬‬ ‫زیاتر لە تواناو بەهرەیەك‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪31‬‬


‫لەسەرەتای‬ ‫هەرزەكاری و‬ ‫الوێتیدا خۆی بە‬ ‫قورئان خوێندن‬ ‫و خوێندنەوەی‬ ‫شیعر و‬ ‫غەزەڵی شاعیرە‬ ‫كالسیكییەكانی‬ ‫فارسەوە خەریك‬ ‫كردبوو‬

‫نهێنی ژیانی تایبەتی‬

‫موعین ئەسفەهانی‬ ‫‪32‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫ئا‪ /‬سۆما‬

‫موعین‬ ‫هەردوو‬ ‫چاوەكانی‬ ‫دەبینێ و‬ ‫هیچ جۆرە‬ ‫گرفتێكی‬ ‫لەوجۆرەی‬ ‫نییە!‬ ‫ئێستا‬ ‫خاوەنی چەند‬ ‫گازینۆیەكی‬ ‫شەوانەو‬ ‫قومارخانەیە‬ ‫لە شارەكانی‬ ‫ئەمریكا‬

‫یەكێك لەو دەنگە سیحراوییە پیاوانەی‬ ‫كە الیەنگرێكی بێوێنەی هەیە لەناو دەنگە‬ ‫فارسییەكانی وەك��و هایدە و حومەیرا و‬ ‫مەهەستی و فروهەر و عەهدیە‪ ،‬موعین‬ ‫ئەسفەهانییە‪ ،‬هەرچەندە لە راستیدا خەڵكی‬ ‫ن��او ش��اری ئەسفەهان نییە‪ ،‬ب��ەاڵم ئەم‬ ‫نازناوەی بەسەردا دابڕاوە‪.‬‬ ‫ناوی تەواوی‪( ،‬نەسروڵاڵ موعین نەجەف‬ ‫ئابادی)ە‪ ،‬لە شارۆچكەی (نەجەف ئاباد)ی‬ ‫سەر بە شاری ئەسفەهان لەدایك بووە لە‬ ‫‪ 1951 / 1/ 19‬لە هەمان شار لەدایك بووە‪ ،‬لە‬ ‫بنەماڵەیەكی مەزهەبی مامناوەند لە رووی‬ ‫ئابوورییەوە چاوی كردۆتەوە كە بە گشتی‬ ‫‪ 11‬خوشك و برا بوون‪ ،‬نەسروڵاڵ حەوتەمین‬ ‫منداڵی ئەو بنەماڵەیەیە‪.‬‬ ‫لەسەرەتای هەرزەكاری و الوێتیدا خۆی‬ ‫بە قورئان خوێندن و خوێندنەوەی شیعر‬ ‫و غەزەڵی شاعیرە كالسیكییەكانی فارسەوە‬ ‫خەریك كردبوو‪ ،‬هاوكات لە بۆنە و ئاهەنگە‬ ‫تایبەتیی و مەزهەبییەكان لەگەڵ هاوڕێكانیدا‬ ‫گۆرانی دەگوت‪ ،‬جگە لەوەش لەگەڵ باوكی‬ ‫خەریكی كاری فەرش فرۆشتن بووە‪.‬‬ ‫لە تەمەنی ‪ 18‬ساڵیدا بۆ فێربوونی مەقامە‬ ‫فارسییەكان بە شێوەیەكی زانستی چوەتە الی‬ ‫مامۆستایانی وەكو تاج ئەسفەهانی و حەسەن‬ ‫كەسایی‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ 1973‬تا ‪ ،1978‬لە هوتێلی‬ ‫(عەباسی) مەلهای (ه��ەزار و یەكشەو) لە‬ ‫ئەسفەهان شەوانە گۆرانی دەگووت‪ ،‬دواتر‬ ‫لە ساڵی ‪ 1980‬یەكەمین گۆرانی خۆی بەناوی‬ ‫(یەكێكم خۆش دەوێ��ت) رەوان��ەی جیهانی‬ ‫مۆسیقا كرد‪ ،‬ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە‬ ‫كە ئەو گۆرانییەی (یەكێكم خۆشدەوێ)‬ ‫كە تێكستەكەی هی (مەسعود ئەمینی) و‬ ‫ئاوازەكەی هی (موعین)خۆی بوو‪ ،‬زۆر بە‬ ‫خێرایی شوێنی خۆی ك��ردەوە لە ئێران و‬ ‫هەموو مەرزەكانیشی بڕی‪ ،‬دواتریش لە‬ ‫الی��ەن گۆرانیبێژە ئێرانییەكانی كە دوای‬ ‫شۆڕشی گەالنی ئێران چووبونە ئەمریكا‬ ‫جارێكی تر گوترایەوە‪ ،‬هایدە و ئێبی و‬ ‫عارف‪ ،‬بەناوبانگترینی ئەو گۆرانیبێژانە بوون‬ ‫كە ئەو گۆرانیەیان جارێكی تر گوتۆتەوە‪.‬‬ ‫موعین لە ساڵی ‪ 1981‬لە ئێران رایكرد‬

‫و گەیشتە الی هونەرمەندانی وەكو هایدە‬ ‫و مهەستی لە لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكا و تا‬ ‫ئێستاش هەر لەوێ دەژی‪.‬‬ ‫ئەو یەكەمین كاسێتی تایبەتی خۆی لە‬ ‫ساڵی ‪ 1984‬بەناوی (دەپەرستم) رەوانەی‬ ‫بازاڕ كرد‪ ،‬كاسێتی دواتری لەگەڵ شابانووی‬ ‫گۆرانی فارسی (هایدە) تۆمار كرد بەناوی‬ ‫(گوڵەكانی غ��ورب��ەت)‪ ،‬ك��ە ل��ەو ساڵەدا‬ ‫بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبووم‪ ،‬ساڵی ‪1985‬‬ ‫ئەلبوومێكی تری دەركرد بەناوی (پەریچە)‬ ‫كە دواتر كچەكەی خۆشی هەمان ناوی لێنا‪،‬‬ ‫ئەویش هەر بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی‬ ‫ئەو ساڵە‪.‬‬ ‫موعین لە ساڵی ‪ 1989‬لە تەمەنی ‪38‬‬ ‫ساڵیدا لەگەڵ ژنێكی ئیسپانی هاوسەرگیری‬ ‫كردوە و لە هەمان ساڵدا ئەلبومی (بەیانیت‬ ‫باش ئازیزم)ی خستە بازاڕەوە‪ ،‬لە ساڵی ‪1990‬‬ ‫كچێكیان بوو ناویان لێنا (پەریچە)‪ ،‬پاشتر‬ ‫لە ساڵی ‪ 1995‬لەو خانمەی جیا دەبێتەوە‪،‬‬ ‫دوای چوار ساڵ تەنیایی پاشان لە ساڵی‬ ‫‪ 1999‬جارێكی تر هاوسەرگیری پێكهێنا‪،‬‬ ‫ئەمجارەیان لەگەڵ ژنێكی كەنەدی بەرەگەز‬ ‫ئێرانی بەناوی (پانتەئا)‪ ،‬لەویش كچێكی‬ ‫هەیە بەناوی (ستارە)‪.‬‬ ‫یەكێك لەو دەنگۆیانە كە زۆر بەرباڵوە‬ ‫و خەڵكێكی زۆر باوەڕی كردوە‪ ،‬ئەوەیە كە‬ ‫موعین نابیانیە‪ ،‬بەاڵم راستییەكەی ئەوەیە‬ ‫كە موعین ه��ەردوو چاوەكانی دەبینێ و‬ ‫هیچ ج��ۆرە گرفتێكی ل��ەوج��ۆرەی نییە‪،‬‬ ‫بەاڵم دەماری پێڵووی یەكێك لە چاوەكانی‬ ‫وەس��ت��اوە‪ ،‬بەهۆی ناهاوسەنگی ه��ەردوو‬ ‫پێلوەكانی و نەتوانینی راگرتنی پێڵووە‬ ‫نەخۆشەكەی بۆ ماوەیەكی زۆر‪ ،‬چاویلكەی‬ ‫دژەخۆری رەش لەچاو دەكات‪.‬‬ ‫یەكێكی تر لەو دەنگۆیانە ئەوەیە كە‬ ‫گۆرانی (یكی را دوست میدارم)‪ ،‬هەمان‬ ‫یەكەمین گۆرانی موعین‪ ،‬یەكەمجار لە الیەن‬ ‫هایدەو گوتراوە و دواتر لە الیەن موعینەوە‬ ‫دووبارە كراوەتەوە‪ ،‬راستییەكەی ئەوەیە كە‬ ‫پێشتر لە سەرەوە باسمان كرد‪.‬‬ ‫ل��ە ئێستادا موعین خ��اوەن��ی چەند‬ ‫گازینۆیەكی شەوانە و قومارخانە لە شارەكانی‬ ‫ئەمریكا‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا خەریكی‬ ‫ك��اری هونەری خۆیەتی و ب��ەردەوام��ە لە‬ ‫گۆرانیگوتن و كاری هونەری خۆی‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪33‬‬


‫شەزا حەسوون پێویستی بە هاوكاریی نییە‬

‫هەرچەندە لە ئەلبومی رابردوویدا ئەحالم یارمەتییەكی باشی پێشكەشی شەزا حەسوون كردبوو‪ ،‬بەاڵم بۆ ئەلبومی نوێی كە ئێستا سەرقاڵی‬ ‫ئامادەكارییەكانە بۆی‪ ،‬شەزا ئەوەی راگەیاندووە كە ئەلبوومە نوێیەكەی هیچ هاوكارییەكی ئەحالمی تێدا نییە‪ ،‬شەزا دەڵێ‪ :‬ئەو ئاوازانەی‬ ‫كە پێشتر بۆی دانابووم و ئەم ئەلبومە نوێیە كاری ئەوی تیا نابێت چونكە كارەكانی ئەمجارەم زۆر لە ئەحالمەوە دوورە‪.‬‬

‫شێخ جەمال‬ ‫بێژەرە دێرینەكەی‬ ‫دەنگی گەلی كوردستان‬ ‫بۆ كەپر دەدوێ‌‬

‫دووركەوتنەوەم‪‌،‬بێهیوایم‌‌بوو لە بەهەند‬ ‫ی بەرپرسانی‌حزب‬ ‫ن و قەدر نەزانین ‌‬ ‫وەرنەگرت ‌‬ ‫‪34‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫ئۆباما بە عەزیەی رەشەوە‬

‫میشێل ئۆباما خانمی یەكەمی ئەمریكا‪ ،‬بەدەركەوتنی بە عەزییەكی سەرنجڕاكێشەوە‪ ،‬سەرنجی راگەیاندنەكانی بۆخۆی راكێشا‪ ،‬ئەو‬ ‫عەزیەی میشێل لە دیزانینی دیزاینەری بەتوانای كارولین هیرارە‪ ،‬ئەوەی شایەنی وتنە ئەو عەزیەی میشێل سەرقۆڵەكانی بە ‪ 12‬هەزار‬ ‫دۆالر داپۆشیوە‪ ،‬ئەم دەركەوتنەی ناوبرا لەكاتی پێشوازی هاوسەرەكەی بوو لەسەرۆكی فەرەنسا‪.‬‬

‫سەرەتا وەك شانۆكارێك لە ناوەڕاستی هەشتاكاندا لە هەڵەبجەوە دەركەوت‪ ،‬ئەو چونكە ژیانێكی بێ ناز دەژیا دەیویست لە رێگای هونەرەوە دنیایەكی نوێ‬ ‫بۆ خۆی و خەونەكانی بنیات بنێت‪ ..‬پاش ئەوەش كە تەمەنی لە گەڵ خەمی خاك و ئازاری نیشتماندا هەڵدەكشێت ئیدی هەست دەكات بوونی ئەو لە شاخداو‬ ‫وەك پێشمەرگەیەك گرنگترە لەوەی لە شاردا بمێنێتەوە‪ ..‬لەوێ بەدواوە شێخ جەمال وەك تێكۆشەرێك چەكی شەرەف لە شان دەكات و چیا دەكاتە ماڵی خۆی‬ ‫و بە ئومێدی هەاڵتنی خۆری ئازادییەوە لە سبەینێ دەڕوانیت‪ ..‬بەر لەوەی روخساری ببینین دەنگیمان ناسی و بەهۆی ئیزگەی گەلی كوردستانەوە بووە هاوڕێی‬ ‫هەر هەموومان‪ ..‬دەنگی ئەو و خویندنەوەی هەواڵ و چاالكی و وتارە حەماسییەكانی هێشتا وەك یادەوەرییەكی شیرین الی زۆربەمان ماوەتەوە‪ ،‬شیخ جەمال لەم‬ ‫دیدارە تایبەتەی لەگەڵ گۆڤاری «كەپر» تیشك دەخاتە سەر وێستگەكانی ژیانی و ونبوونی لەشاشەكان و راگەیاندنەكان ئاشكرا دەكات‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬كۆچەر عومەر‬

‫ی خۆژیاندن‌و خۆدەرخستنە‬ ‫كاری راگەیاندن لە ئێستادا ئەوەندە ‌‬ ‫نیو ئەوەندە ئامانجە راستەقینەكەی‌خۆی‌نییە‬ ‫*دیار نەمانی تۆ لەسەر شاشەی تی‬ ‫ڤیەكان هۆكاری چییە؟‬ ‫ لەوە ئەچێت هەندێ هۆكاری‬‫تایبەت و ژیانی تایبەتی خۆم هەبێت‬ ‫كە‌دوركەوتومەتەوە‪ ،‬لەسەرەتاوە من ‌لە‬ ‫‌راگەیاندندا هەرچەند‌ بەویستی ‌خۆم‌ و‬ ‫بەشێوەیەكی‌ ‌ئەكادیمی ‌نەچوومە ‌ئەو‬ ‫بوارە‪ ،‬بەاڵم ‌ماوەیەكی ‌زۆری ‌تەمەنم‬ ‫لەو ب��وارەدا بەسەربردووە‪ ،‬من عەدد‬ ‫جیهازبووم لەمەڵبەندی دوو لەسەرگەڵو‪،‬‬ ‫كۆتایی ‌ساڵی(‌‪)١٩٨٧‬بەبڕیاری‌ دەزگای‌‬ ‫راگەیاندن‌ و مەڵبەند چوومە رادیۆی‌‬ ‫دەنگی‌گەلی‌ كوردستان‪ ،‬ساڵی(‌‪)١٩٩٣‬دوای‬ ‫‌راپەڕین لەگەڵ دامەزراندنی‌تەلەفزیونی‬ ‫‌گەلی ‌كوردستان لەوێش بوومە بێژەر‪،‬‬ ‫بێگومان ئەوكات‌و سەردەمە بێژەری‌ لە‬ ‫راگەیاندنی‌ كوردیدا كارێكی‌ زۆردەگمەن‌‬ ‫و ك��ەم‌ب��وو ج��گ��ەل��ەوەش‌‪ ،‬ئیشكردن‬ ‫‌لە‌حزبدا بەو هەموو ناڕەحەتی ‌و پێ‬ ‫نەزانینەیەوە ك��اری ‌بێژەری‌ وات لێ‬ ‫ئەكەن ‌ماندو‌ببیت ‌و لە‌بوارێكی‌ تردا‬ ‫‌مشوری‌ژیانی‌خۆت‌بخۆیت‪......‬‬ ‫*دەك��رێ��ت بڵێین شێخ جەمال‬ ‫شوێنی بۆ گەنجان بەجێ هێشتووە یان‬ ‫سەرقاڵی كاری خۆیەتی؟‬ ‫ ( هەر بە پێكەنینەوە ) وام‬‫لێ ئەكەیت كە بڵێم پیرم‪ ،‬بێگومان من‬ ‫لەو بوارەدا وەكو لەسەرەتادا باسمكرد‬ ‫بەشێكی ‌زۆری ‌تەمەنم ‌بەڕێكردووە‬ ‫چەند هۆكارێكیش هیالك‌ و بێتاقەتیان‬ ‫‌كردم‪ ،‬ژیان هەمیشە لە پێشكەوتندایە‪،‬‬ ‫دیارە ئارەزووی مرۆڤەكانیش بۆ هەموو‬ ‫شتەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت‪ ،‬راستە‬ ‫لەوانەیە لەم بوارەدا چەند بمێنیتەوە‬

‫كارێكی ‌خۆش‌و بەئەرزشەو زیاتر قاڵ‬ ‫دەبیت و لەناو ج��ەم��اوەردا جێگای‬ ‫خۆت دەكەیتەوەو خۆت ئەناسێنیت‪،‬‬ ‫هەندێ كەسایەتی‌ و دەموچاویش هەیە‬ ‫بە تایبەت لە ‪ TV‬چەند بمێننەوە‬ ‫خەڵك زیاتر حەزی پێیانە‪ ،‬لەڕاستیدا‬ ‫هۆكاری دووركەوتنەوەی من ‌بێهیوایی‬ ‫‌و بێتاقەتیم‌بوو لەو بەهەند وەرنەگرتن‌‬ ‫و ق��ەدر نەزانینەی‌ لەبەرپرسەكانی‬ ‫‌حزبەوە ‌دەك��را‪ ،‬بەهۆی ‌پیاوپیاوێنە‌و‬ ‫دەستەگەرییەوە كە زۆر ب��ەداخ��ەوە‬ ‫راگەیاندنیشی‌ گرتبۆوە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫خۆشحاڵم‌ ئەوەشم ‌بۆحساب ‌بكرێت ‌كە‬ ‫جێگەكەی ‌خۆمم ‌بۆخەڵكانی ‌گەنج‌ و‬ ‫بەتوانا جێهێشتبێت‪.‬‬ ‫* قسەیەك هەیە دەڵێن شێخ‬ ‫جەمال بەهۆی سەرقاڵبوونی بەكاری‬ ‫بازرگانییەوە وازی لە كاری راگەیاندن‬ ‫هێناوە؟‬ ‫ نەخێر من لەدوای واز هێنانم‌‬‫دەستمكرد بەكاری ‌كەسابەت‌‪ ،‬راستە‬ ‫لەوەو پێش من بەهۆی چەند برادەرێكی‬ ‫تایبەتی خۆم هەندێ وردە ئیشی تایبەتی‬ ‫ژی��ان��ی خ��ۆم ئ��ەك��رد‪ ،‬ب��ەاڵم‌ ئەوكات‌‬ ‫ئەبوو پێگەو ناسراوییەكەی‌ راگەیاندنم‌‬ ‫بۆم‌ ببێت ‌بەقسەوباس‌‪ ،‬خۆت دەزانی‬ ‫هەركەسێ كە بوو بە خاوەنی خێزان‬ ‫و منداڵ و ژیانێك فەرز بوو بەسەریدا‬ ‫كە بۆی بژیت پێویستە بەرنامەشت بۆی‬ ‫هەبێ كە ئەو كەسانەی لەگەڵ تۆ دەژین‬ ‫بتوانی ژیانیان دابین ك��ەی‪ ،‬خۆشت‬ ‫دەزان���ی لەناو حزبدا بە ب��ڕوای من‬ ‫ناتوانی ئەوەی كە خۆت دەتەوێ ئەوەی‬ ‫كە ماڵ و منداڵ دەیەوێ بۆیان دابین‬

‫بكەی‪ ،‬لەبەر ئەوە من بە ئەركی خۆمم‬ ‫زانیوە كە ئەگەر لەناو حزبدا نەمێنم‬ ‫دەست بدەمە كارێكی تر‪ ،‬سەر بەرزانە‬ ‫بژیم كە ژیانی خۆم و خێزانەكەمی پێ‬ ‫دابین بكەم‪ ،‬لەبەرئەوە من كە وازم‬ ‫لەكاری حزبی هێنا ئینجا بە رەسمی‬ ‫چوومە ناو كاری كەسابەتەوە ئەمەش‬ ‫‌هەقێكی‌تایبەتی‌خۆمە‪.‬‬ ‫*ئەی لەبارەی ئەو قسەیەوە كە‬ ‫دەڵێن باڵەخانەیەكی هەیەو پێویستی‬ ‫نییە بێتەوە سەر شاشەی تی ڤییەكان‬ ‫تۆ دەڵێی چی؟‬ ‫ لە زۆر شوێن‌ئەم‌قسەیە‌ئەكرێت‬‫‌‌و خۆیشم‌بیستومە‪ ‌،‬زۆرن‌ئەوانەی‌وەك‬ ‫‌فاڵگرەوە‌ یان ‌بەمەبەست ‌شت ‌ئەڵێن‪،‬‬ ‫لەشەقامی ‌‌سالم ‌تەالرێك ‌هەیە ‌‌بەناوی‬ ‫‌تەالری ‌سالم‪ ‌،‬پشكی‌ ‪ ٦‬كەسە یەكێك‬ ‫‌لەو پشكانە هی‌ منە‪ ،‬بۆ ئەمەش ‌هەر‬ ‫سەر بەرزانە ‌ئەیڵێم‌ بەشی‌ منی ‌تیایە‬ ‫هەر كەس ‌‌و الیەن ‌و دەزگایەك پێی‬ ‫خۆشبێ‌ وردەكاری زیاتر بزانێت ‌‌لەسەر‬ ‫‌ژیان‌ و ئیشوكاری‌ من ئامادەم بە وردی‬ ‫هەموو شتەكانی تێ بگەیەنم‪.‬‬ ‫*تۆ راو بۆچوونت لەسەر كاری‬ ‫راگەیاندن لە ئێستادا چۆنە؟ هیچ‬ ‫جیاوازییەك دەبینی لە نێوان كاری‬ ‫راگەیاندنی ئێستاو رابردوو؟‬ ‫كاری راگەیاندنی ئێستا بەبڕوای‬‫من‌ لەزۆرێك‌ لەمیدیاكاندا ئەوەندەی‌‬ ‫خۆژیاندن‌و خۆدەرخستنە نیو ئەوەندە‬ ‫ئامانجە راستەقینەكەی ‌خۆی ‌نییە‪ ،‬من‬ ‫شەخسی خۆم هەندێ كەناڵی تایبەتی‬ ‫هەیە تەنها بۆ هەواڵەكان گوێی لێ‬ ‫ئەگرم‌ و ئەیخوێنمەوە‪‌ ،‬ب��ەدەر لەوە‬

‫ل��ەزۆرب��ەی ‌زۆری ‌راپ��ۆرت‌ و شیكارە‬ ‫سیاسییەكان‌ بێتاقەت‌ئەبم‌و هیچ‌بڕواشم‌‬ ‫پێیان‌نییە‪ ،‬چونكە زۆربەی‌ زۆریان‌ بەوە‬ ‫ئەبینم ‌‌كەحزبێك‌ یان‌‌ دەزگایەك‌ یان‬ ‫‌‌كەسێك‌بەكۆنترۆڵ‌ ئەیان‌ جوڵێنێت‌‪ .‬زۆر‬ ‫‌بەداخەوە‌ كاری ‌راگەیاندن‌‌‌ جگەلەوەی‌‬ ‫گەیاندنی ‌روداوو روون��ك��ردن��ەوەی‬ ‫‌‌پێشهات ‌و دەرخستنی ‌راستیەكانە‌‌‌‬ ‫پێویستە راگەیاندنكار بە رەوشتەوە‌‬ ‫كارەكەی‌ بكات‪ ‌‌،‬بەاڵم ئەمە‌ لەزۆرێك‌‬ ‫لەڕاگەیاند‌كارو بەناو ‌رۆژنامە‌نووسەكاندا‬ ‫‌ه��ەر وج��ودی ‌نییە‪ ،‬ل��ەم‌ س��ەردەم��ەدا‬ ‫ئەوەندە‌ ئاسانكاری‌ هاتۆتە‌بەردەست‌‌‪،‬‬ ‫هەركەس‌‌ دەبینی‌خۆی‌ بە رۆژنامەنووس‌‬ ‫ئەناسێنێت‌‪ ،‬بۆیە ‌من‌ جیاوازییەكی‌ زۆر‬ ‫ئەبینم‌ لە‌بەراورد بە رابردوو و ئێستادا‪‌،‬‬ ‫كاری‌ راگەیاندن‌ لەزۆرێك‌‌ لەدەزگاكاندا‬ ‫بۆتە بانگەشەی‌ سیاسەت‌ و كەسابەت‪.‬‬ ‫* بە تایبەتتر دەمانەوێ بزانین‬ ‫وەك��و بێژەرێكی خ��اوەن ئەزموون‪،‬‬ ‫میدیای یەكێتی لە چ ئاستێكدا دەبینی؟‬ ‫ میدیای یەكێتی لەئاستی پێویستی‬‫ئەمڕۆی رووداوەكاندا نابینم‪ ،‬ئەمەش‬ ‫هۆكارەكەی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە‬ ‫بیرو باوەڕی حزبایەتی‌ یان بە شێوەیەكی‬ ‫تر بیرو باوەڕی چەند كەسێكی‌ حزبی‌ كە‬ ‫لەوانەیە ئەو كەسانە خەڵكانی پرۆفشناڵ‬ ‫نەبن لەبواری راگەیاندن ‌و زاڵبوونی‬ ‫‌هەندێ شتی تایبەتی ‌و تەكەتوالت‪،‬‬ ‫بواری زۆر لە خەڵكانی بەتوانا نەیەن‬ ‫دەرك���ەون و خزمەت بكەن‪ ،‬من لە‬ ‫ئاستی پێویستی ئەو خەبات و شۆڕش و‬ ‫قوربانیدان و بەرنامەو تموحی یەكێتیدا‬ ‫نابینمەوە‪ ،‬راستە ئیشی زۆر گەورە‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪35‬‬


‫غادە عەبدولرەزاق دەبێتە بازرگان‬

‫غادە عەبولرەزاق‪ ،‬ئەكتەرو هونەرمەندی بەناوبانگی میسری‪ ،‬بەنیازە جگە لەكاری هونەری خەریكی كاری بازرگانی بێت‪ ،‬وەكو خۆی‬ ‫بە راگەیاندنەكانی راگەیاندووە كە دەیەوێت كاری بازرگانی بكات و یەكەم كاریشی كردنەوەی كۆمەڵێك چێشتخانەیە لە واڵتە ئەوروپی‬ ‫و عەرەبییەكان بەناوی خۆیەوە‪.‬‬

‫ك��راوە بەراستی راگەیاندنی یەكێتی‬ ‫هەتا ئێستاش كە من ئەو گلەییەم لێی‬ ‫هەیە یەكێكە لە ڕاگەیاندنە راستگۆكان‬ ‫یەكێكە لەو راگەیاندنەی كە ناچار نەكرێ‌‬ ‫و نەی ‌هێننە قسە ‌لەڕەوشتی ‌میدیایی‬ ‫‌‌الینەداوە‪ ،‬تا ئێستا بە بڕوای من یەكێكە‬ ‫لەو راگەیاندنانەی كە بڕوات پێی هەبێت‌‬ ‫ئەگەر راستەقینانە میدیای‌ یەكێتی ‌بێت‌‬

‫‪36‬‬

‫و كەسانی‌دڵسۆز تر چاودێری‌ بكەن‪.‬‬ ‫*ئەركی هونەر گەیاندنی رۆحی‬ ‫كۆمەڵگەیە‪ ،‬ئەركی سیاسیش گەیاندنی‬ ‫گوتاری ماف و چەمكە جیاوازەكانی‬ ‫دیكەیە‪ ،‬ئەم دوو ئەركە زۆر جیاوازن‪،‬‬ ‫تۆ بۆچی تێكەڵت كردن؟‬ ‫نازانم تۆ ئەگەر وەك��و بێژەری‬‫ئەڵێیت من پێت دەڵێم واقعێك منی‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫كرد بە بێژەر كە دوایی كارم بۆ كردو‬ ‫خۆم لەو بوارەدا پێگەیاند‪ ،‬وەكو هونەر‬ ‫راستە بێژەری كارێكی هونەرییە لە چەند‬ ‫روویەكەوە لەهەمووی زیاتر تۆ وەكو‬ ‫ئەكەتەرێكی شانۆ وایت كە رۆڵ ئەبینی‪،‬‬ ‫كاری سیاسەتیش من پێشمەرگەی یەكێتی‬ ‫بووم و ئەندامی كۆمەڵە بووم‪ ،‬دیارە‬ ‫من واقعەكە هەردووكیانی فەرز كردووە‬ ‫بەسەرما‪ ،‬كە ئەندامێكی كۆمەڵە بووم لە‬ ‫بواری سیاسەت و پێشمەرگایەتیدا كارم‬ ‫كردووە‪ ،‬دوای ئەوەش هەر واقعەكە‬ ‫فەرزی كردووە بە سەرما كە من ببم‬ ‫بە بێژەر لەبەرئەوە هەردوو كارەكەم‌‬ ‫بەیەكەوە ئەنجامداوە كە ئەمەش‌ مایەی‬ ‫‌شانازی‌ منە هەر یەكێك لە كۆمەڵگا‬ ‫دەست ئەداتە هەر كارو پڕۆژەیەكی‌‬ ‫سیاسەت‌ و حزبایەتی‌ بە بڕوای خۆی‬ ‫بۆ خزمەتی كۆمەڵگاو بۆ گەیاندنی‬ ‫دەن��گ��ی ك��ۆم��ەڵ و میلەتەكەیەتی‪،‬‬ ‫منیش هەر لەو بیرو ب��اوەڕەوە حەزم‬ ‫ك��ردووەو بوومەتە پێشمەرگەو پاشان‬ ‫‌بومەتە بێژەر‪ ،‬هەردووكیانم بەوە‬ ‫زانیوە نەك لەدوو بواردا‪ ،‬بەڵكو بتوانی‬ ‫لەهەموو ب��وارەك��ان��دا شارەزاییەكت‬ ‫هەبێ و بتوانی ه��ەم��وو ب��وارەك��ان‬ ‫كۆبكەیتەوە‪ ،‬ئەگەر كەسایەتیت قبوڵی‬ ‫ئەوە بكات‪ ،‬بەاڵم هەمووی لەخزمەتی‬ ‫كۆمەڵگاو لە خزمەتی بواری راگەیاندن‬ ‫و ب��ەرەو پێشەوە بردنیدا بێ‪ ،‬هەر‬ ‫بۆ زانینی‌ بەڕێزتان‌ من‌ پێش‌ ئەوەی‌‬ ‫ببم‌ بەپێشمەرگە لەهەڵەبجە لەتیپی‬ ‫‌پێشڕەوی ‌شانۆداو لەتیپی‌ مۆسیقای‌‬ ‫ش��ن��روێ‌ و وەك‌ شاعیرێكی ‌الوی�ش‌‬ ‫لەچەندین ‌كۆڕی‌ شیعریدا‌ بەشداربووم‪،‬‬ ‫بەشانازیشەوە ئەو رۆژگارانە‌ بەشێكی‬ ‫‌پرشنگداری‌ زێڕینی رابردووی‌ ژیانمن‪.‬‬ ‫*ئەگەر هیچ كام لەم چوار شتەی‬ ‫كە وتم نەبوونایە‪ ،‬ئەبوویت بە چی؟‬ ‫ ن��ازان��م‌ ل��ەوان��ەی��ە ه��ەروەك��و‬‫پ��ێ��ش��م��ەرگ��ەی��ەك‌‌ ل����ەو ه�����ەزاران‬ ‫‌پێشمەرگەیەی‌‌ هاوڕێـم‌ منیش ‌‌هەر‬ ‫ب��ەك��اری‌ پ��ی��رۆزی‌‌ پێشمەرگایە‌تیەوە‬ ‫ل��ەدەزگ��ای��ەك ‌ك���ارم‌ ب��ك��ردای��ە‪ ،‬یان‌‌‬ ‫واقیعی‌ ژیانم ‌كارێكی‌ پێم‌ بكردایە كە‬ ‫بەدڵنیاییەوە ئەو كاتەش‌ كەسایەتی‬ ‫‌و خەباتی ‌خۆمم‌‌ ه��ەر بەگەورەیی‬ ‫‌ئەپاراست‪.‬‬ ‫* بۆچی دەڵێن هونەری رەسەن‬ ‫؟ رەس��ەن یانی چی ؟ یانی كۆن ؟‬ ‫یان یانی ئەو هونەرەی دابەشدەبێت‬ ‫بەسەر رۆحەكانداو دەبێتە رۆحی‬

‫گشتی؟‪ ،‬ئێمە بە چ خاڵێكی جەوهەری‬ ‫هونەری رەسەن و ناڕەسەن لەیەك‬ ‫جیابكەینەوە؟‬ ‫ لە بواری هونەردا شارەزاییەكی‬‫ئەوتۆم نییە بتوانم پێناسەی ئەو پرسیارەی‬ ‫جەنابت بكەم‪ ،‬بەاڵم هەموو كارێ كە‬ ‫م��رۆڤ ئەیكات پێش هەموو شتێك‬ ‫ئەبێ راستگۆ بێت‪‌ ،‬هونەری ‌رەسەن‌‬ ‫ئەو هونەرەیە‌ كە لەگەڵ‌ بیروبۆچوون‌‬ ‫‌و حەزەكانی‌ كۆمەڵگادا یەك‌‌ئەگرنەوە‪،‬‬ ‫دیارە هونەریش‌ بەتایبەتی‌وەك‌هەموو‬ ‫بوارەكانی‌تر لەگەشەكردندایە‌و‌پێویستە‬ ‫‌رووی ‌راستە‌‌قینەی ‌‌كۆمەڵگا ‌نیشان‬ ‫‌ب��دات‪‌ ،‬چونكە ‌هەڵسەنگاندنی ‌هەر‬ ‫كۆمەڵگایەك‌لەهونەرەكەیەوە ئەكرێت‪.‬‬ ‫*دەمەوێ‌ دوا پرسیارم بكەم‪ ،‬بە‬ ‫بڕوای تۆ چ راستەهێڵێك هەیە كاری‬ ‫رۆژنامەنووسی‪ ،‬سیاسی‪ ،‬هونەری‪،‬‬ ‫بازرگانی بەیەكەوە ببەستێتەوە؟‬ ‫فەیلەسوفێكی فەڕەنسی دەڵ��ێ‪ :‬فرە‬ ‫كاری نیشانەی بێ كارییە‪ ،‬ئەم قسەیە‬ ‫بۆ تۆ چی ئەگەیەنێ ؟‬ ‫ م��ن ئ��ەو ك��اران��ەی ك��ردووم��ە‬‫ه��ەر یەكەی لە سەردەمێكی ژیانی‬ ‫خۆمدا كردوومە‪ ،‬بەڕاستی كاتی خۆی‬ ‫كە پێشمەرگە ب��ووم ك��اری سیاسی و‬ ‫پێشمەرگایەتیم كردووە‪ ،‬دوای ئەوە كە‬ ‫بوومەتە بێژەر كاری بێژەریم كردووە‬ ‫لە ڕاگەیاندندا ئەمانە هەر هەمووی‬ ‫سەردەمێك بووە لە تەمەنی من‌‪ ،‬بۆ‬ ‫نمونە من لە تەمەنی(‪ )17‬ساڵیمەوە‬ ‫بوومەتە پێشمەرگە دوای ئ��ەوە لە‬ ‫تەمەنی(‪ )23‬ساڵی بوومەتە بێژەر‪ ،‬هەتا‬ ‫تەمەنێكی زۆر لە بواری بێژەریدا بووم‪،‬‬ ‫دوای ئەوە كاری كەسابەت و بازرگانیم‬ ‫كردووە‪ ،‬ئەمانە هەر هەمووی پلەیەك‬ ‫بووە لە پلەكانی ژیانی من‪ ،‬هەموویم‬ ‫تێكەڵ ن��ەك��ردووە ب��ەی��ەك��ەوە‪ ،‬هەر‬ ‫یەكەیان سەردەمێكی خۆی هەبووە كە‬ ‫توانیومە خۆمی تیا ببینمەوە‪ ،‬پێموایە‬ ‫لەهەموو بوارەكانیشدا زۆر دڵم بە خۆم‬ ‫خۆشە كە توانیومە سەركەوتووبم كە‬ ‫توانیومە راب��ردووی��ەك بەجێ بهێڵم‪،‬‬ ‫ئێستاش ل��ەم ك��ارەم��دا بەهەمانشێوە‬ ‫كەسێكی بە رەوشت بم‪ ،‬راستگۆ بم‪،‬‬ ‫كەسێكی دەستپاك بم‪ ،‬كەسێك بم كە‬ ‫بتوانم لەم بوارەشدا وەكو كارەكانی‬ ‫ت��ر خزمەتێكی كۆمەڵگاكەم بكەم‪،‬‬ ‫بەشێوەیەك كە چۆن پێشمەرگانە ئیشی‬ ‫پێشمەرگایەتیم كردووە بەو شێوەیەش‬ ‫پێشمەرگانە ئیشی بازرگانی بكەم‪.‬‬


‫نەوال زوغبی سەرقاڵی چییە؟‬

‫نەوال زوغبی ماوەیەكی زۆرە بەهۆی سەرقاڵییەكانی خۆیەوە تاڕادەیەكی زۆر لەكارە هونەرییەكانی دابڕاوە‪ ،‬ئەمە پاش ئەوە هات كە‬ ‫هونەرمەندی ناوبراو بە راگەیاندنەكانی راگەیاندبوو‪ :‬ماوەیەكی زۆرە بە هۆی سەرقاڵیم بەكاری تایبەتی و سەفەركردنەوە لە كاری هونەری‬ ‫دابڕاوم‪ ،‬بەاڵم ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ دەركردنی ئەلبومێكی نوێ كە گۆرانی لوبنانی و خەلیجی و میسری لەخۆی دەگرێت‪.‬‬

‫چۆن خۆت لە هەڵوەرینی‬ ‫مووی سەر بپارێزیت؟‬

‫رۆژیار‬ ‫یەكێك لەو نەخۆشیانەی لە جیهاندا زۆر باوەو‬ ‫كاریگەری خراپی ك��ردۆت��ەس��ەر كەسە نەخۆشەكان‪،‬‬ ‫هەڵوەرینی م��ووی س��ەرە‪ ،‬زۆرێ��ك ل��ەو نەخۆشانەی‬ ‫مووی سەریان بەشێوەیەكی زۆرو رۆژانە هەڵدەوەرێت‬ ‫ترسێكی زۆریان لەال دروستبووە كە قژیان بەتەواوەتی‬ ‫كەم ببێتەوەو كەچەڵ ببن! زانایانی زانكۆی شیكاگۆ‬ ‫لە ئەمریكا‪ ،‬لە توێژینەوەیەكیاندا لەسەر سەد نەخۆش‬ ‫كە مووی سەریان بەشێوەیەكی نا سروشتی و رۆژانە‬ ‫هەڵدەوەرێت‪ ،‬گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە دەروونی‬ ‫ئەو كەسانە هۆكاری راستەقینەن بۆ زۆر هەڵوەرینی‬ ‫قژیان‪ .‬ئەو زانایانە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە‬ ‫مووی سەریان رۆژانەو بەشێوەیەكی زۆر هەڵدەوەرێت‪،‬‬ ‫چارەسەرە یەكەمینەكە بەپێی توێژینەوەكەی ئەوان تەنها‬ ‫ئەوەیە دەروونی خۆی هێمن بكاتەوەو نەیكاتە خووی‬ ‫هەموو چركەیەكی‪.‬‬ ‫بۆ ئەوەی لەو دڵەڕاوكێیەی موو هەڵوەرینیش دەرچیت‬ ‫و خۆت لە چارەسەر كیمیاییەكان بەدوور بگریت‪ ،‬باشترین‬ ‫چارەسەر بۆ كێشەی پێست و هەڵوەرینی قژ‪ ،‬پیاز بدە‬ ‫لە عەسارەی شەربەت و تا وەك و مەڵحەمێكی لێدێت‪،‬‬ ‫پاشان بیخەرە ناو ئەو شامپۆیەی كە سەرتی پێ دەشۆیت‬ ‫بۆ ماوەی (‪ )15‬رۆژ بەجێی بێڵە دواتر بەكاری بێنە یاخود‬ ‫هەنگوین و پیاز وەكو ماسكێك بەكاری بێنە بۆ قژ باشترین‬ ‫چارەسەرە بۆ هەڵوەرینی قژو بریقەدار كردنی‪.‬‬

‫كچه كوردێك دەگاتە ئەكادیمیای‬ ‫هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا‬ ‫كەپر‬ ‫كچان و ژنانی كورد لە ‪ 20‬ساڵی راب��ردووداو بەهۆی ئەو‬ ‫هەلومەرجە لە ئازادی و گەڕان و سەفەر بۆ جیهان و هەڵبژاردنی‬ ‫ژیانی نوێیش لە سەرزەمین و واڵتانی تردا‪ ،‬زۆر بەهرەو توانای‬ ‫نوێیان تێدا دەركەوتووەو بوونەتە مایەی شانازی‪ ،‬بەتایبەتی كە‬ ‫ژنی كورد بەهۆی كەلتورو دابونەریتەكانی كۆمەڵگاوە زۆرجار‬ ‫لە شكۆو تواناكانی كەمدەكرێتەوە‪ ،‬بەاڵم راستییەكەی ئەوەیە‬ ‫كە ئەگەر ئازادی و هەلومەرجی گونجاویان بۆ بڕەخسێت ئەوا‬ ‫دەتوانن تەعبیر لە تواناكانیان بكەن‪ .‬خاتوو دێرین محەمەد‪-‬یش‬ ‫یەكێكە لەو ئافرەتانەی كورد‪.‬‬ ‫دێرین محەمەد كچە كوردێكی ب��اش��ووری كوردستانەو‬ ‫لەبنەڕەتدا خەڵكی گەرمیانە‪ ،‬دێرین توانیویەتی وەك كەسێكی‬ ‫بەتوانا بگاتە بواری زۆر گرنگی خۆ سەلماندن كە ئەویش بواری‬ ‫خوێندنی ئەكادیمییانەیە لە بواری فرۆكەوانیدا‪ .‬كەپر ئاگادارە‬ ‫كە ئێستا دێرین محەمەد لە قۆناغی یەكەمی ئەكادیمیای هێزی‬ ‫ئاسمانییە لە ویالیەتی كلۆرادۆ لە واڵتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو‬ ‫قۆناغێكی گرنگی ئەو ئەكادیمییانەی بە سەركەوتوویی بڕیوە‪.‬‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪37‬‬


‫ئامادەكردنی‪ :‬ئەیاد بەرزان‬

‫(بیل گیتس)واز لە پۆستەكەی دێنێ‌‬ ‫كەسایەتی دیاری جیهانی (بیل گیتس) بەرێوەبەری گشتی گەورەكۆمپانیای تەكنەلۆژی (مایكرۆسۆفت) كە خاوەنی مێژوویەكی پڕ‬ ‫لە ئەزموونە لەدنیای تەكنەلۆژیدا واز لە پۆستەكەی دێنێت‪ ،‬بە پێی هەواڵێك لە وتەبێژی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لەدوا كۆبونەوەی‬ ‫دەستەی بەڕێوەبەرانی كۆمپانیا (بیل گیتس) بە ڕەسمی وازی لەپۆستەكەی هێناو (ساتیا نادیال) لەشوێنی دانرا‪ ،‬الی هەمـووان‬ ‫ئاشكرایە كە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بە درێژایی مێژووی بەرەو پێشچوونی تەكنەلۆژیا ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە و بەبێ‌ ماندووبون‬ ‫كاری كردووە بۆ بەرەو پێشبردنی كۆمپیوتەر و زمانی دروستكرنی پڕۆگرام‪( ،‬بیل گیتس) دامەزرێنەری كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت)ەو‬ ‫هەر لەسەرەتای كاركردنیەوە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیا بووەك چەند هەنگاوێكی گەورە و بەرچاو نراوە لەسەر دەمی (بیل)دا‬ ‫وەك دەستكەوتی سیستەمی كارپێكردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە بە چەند زنجیرەیەك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو لەئێستادا بە‬ ‫(ویندۆز ‪ )8.1‬كۆتای دێت‪ ،‬هەروەها هەریەك لە خزمەتگووزاری (مایكرۆسۆفت ئۆفیس) و (سكایب) و (هۆت مەیل) و ‪ ...‬هتد‬ ‫‪ ،‬بە شێوەیەك گەشەی كردووە كاریگەری تەواوی لەسەر سیستەمی كاركردنی فەرمانگە و شوێنە حكومییەكان هەبووە بەكارهێنەر‬ ‫كارەكانی لەرێگەی بەرنامەكی ئۆفیس كۆنتڕۆاڵ كردوە‪ ،‬ئەمە جگە لەوەی كە مایكرۆسۆفت وای لە (بیل گەیتس) كرد كە چەند‬ ‫جارێك بە دەوڵەمەنترین كەسایەتی بناسرێت‪.‬‬

‫باشترین (‪ )10‬یاری ڤیدۆیی ئەكشن‬ ‫یاریە ئەلكترۆنیەكان یاخوود( یارییە ڤیدیۆییەكان) بە شێوەیەكی باڵو و دیار رۆژانە چەند كاتژمێرێك پێوەی‬ ‫سەرقاڵ دەبین و كاتمان دەبات‪ ،‬پاش ئەوەی كە سیستەمی كارپێكردنی ئامێرەكان بەرەو پێشچوو كۆمپانیاكانی‬ ‫تاییەت بە بەرهەم هێنانی یارییە ئەلكترۆنیەكان شان بە شانی ئەو بەرەو پێش چوونە یاری تازە و گونجاویان‬ ‫بەرهەم دەهێناو دەیان خستە بازاڕەوە ‪ ،‬لە ئێستادا دووان لە دیارترین ئامێرەكان بۆ یارییە ڤیدیۆییەكان بریتین لە‬ ‫(‪)Xbox‬ی كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت) و (‪)Playstaion‬ی كۆمپانیای (سۆنی) كە بە شێوەیەكی زۆر باڵو بە قۆناغی جیا‬ ‫جیا پەرەیان بە ئامێرەكەیان داوە و توانیویانە كەلێنێكی باش پڕ بكەنەوە لە دنیای بەرەو پێش چوونی یارییەكاندا‬ ‫‪ ،‬بە پێی سەرژمێرییەك لە وێب سایتی (‪)techarabi‬ی كە بۆ یارییە ئەكشنەكانی ئەم دوو ئامێرە كراوە تیایدا‬ ‫‪ 10‬لە باشترین یارییەكان دیاری كراوە لە ڕووی كوالێتی و بەكارهێنان و دیزاینەوە ‪ ،‬ئەنجامی سەر ژمێریەكە بەم‬ ‫ڕیزبەندیە بووە یاری (‪ )Whatch dogs‬لە پلەی یەكەمدایە و (‪ )tomb raider‬لە پلەی دووەم و(‪ )3 Crysis‬لە‬ ‫پلەی سێیەم پلەكانی تریش بۆ (‪The Last of Us , Tom Clancy‌s Rainbow، The Walking Dead ، Tom‬‬ ‫‪ )Gears of War ,3 Clancy‌s Splinter Cell،Dead Space‬لە ڕووی بەكار هێنانەوە یاری (‪ )tomb raider‬زۆر‬ ‫ترین بەكارهێنانی هەبووە بەتایبەت لەم ڤێرژنەی دوایدا ‪.‬‬

‫فەیسبووك لە(‪ )Paper‬دا !‬ ‫تۆڕی كۆمەاڵیەتی جیهانی فەیسبووك لەتازەترین هەنگاویدا‬ ‫ئەپلیكەیشنێكی نوێی بەناوی (‪ )Paper‬بۆ سیستەمی (‪)IOS‬‬ ‫بەرهەمهێناو خستیە بازاڕی تایبەت بەو سیستەمە‪ ،‬دوای ئەوەی‬ ‫كە لەچەند وێ��ب سایتێك بەشێوەیەكی ئەزموونی بەرنامە‬ ‫تازەكەی فەیسبووك پیشانی بەكارهێنەران درا بۆ بەرچاوڕوونی و‬ ‫هەبوونی زانیاری پێشوەخت لەالیەن بەكارهێنەرانەوە‪ ،‬لەئەنجامدا‬ ‫بەشێوەیەكی فەرمی ئەپلیكەیشنەكە خرایە بازاری (‪)App Store‬‬ ‫ی تایبەت بە سیستەمی (‪ ،)IOS‬ئەپلیكەیشنەكە بەكاردێت بۆ‬ ‫بەڕێوەبردنی ئەكاونتی تایبەت فەیسبووك‪ ،‬بەاڵم بە شێوەیەكی‬ ‫زۆر نایاب دیزاین ك��راوەو جووڵەو ئەنیمەیشنی ن��اوازەی تێدا‬ ‫بەكار هاتووە‪ ،‬ئەمە جگە ل��ەوەی كە بە شێوەیەكی بنەڕەتی‬ ‫گۆڕانكاریی كراوە لەشێوازی كردنەوەی پەیج و ماڵپەڕەكاندا‪،‬‬ ‫خزمەتگوزارییەكی تریش لەئەپلیكەیشنی (‪ )Paper‬دا بریتییە‬ ‫لەهەبوونی بەشێكی تر جگە لەهەواڵی تایبەت بە ئەكاونتی‬ ‫كراوە كە تیایدا بەكارهێنەر دەتوانێت چەند جۆرێك لەهەواڵی‬ ‫تر كارا بكات و ڕۆژانە ئاگای لەتازەگەری و پێشهاتەكان بێت‪،‬‬

‫‪38‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫بۆ نموونە ئەگەر بەشی (‪ )Tech‬زیاد بكرێت ئەوا بەكارهێنەر‬ ‫هەموو هەواڵێكی ئاگادار دەبێت لەهەموو هەواڵێكی تەكنۆلۆجی‬ ‫چەند بەشێكی تریشی تێدایە وەك (بازرگانی‪ ،‬هونەری‪ ،‬فیكری‬ ‫‪ .....‬هتد)‪ ،‬هەر لەسەرەتای باڵوبوونەی ئەپلیكەیشنەكە بە‬ ‫شێوەیەكی زۆر نایاب پێشوازی لێكراو لەسەعاتی یەكەمیدا (‪)2424‬‬ ‫كەس داونلۆدی ئەپلیكەیشنەكەیان كردوو لەبەشی (‪)Review‬‬ ‫تایبەت بە ئەپلیكەیشنەكە سەرنج و تێبینی خۆیان ئاڕاستەی‬ ‫كۆمپانیا كرد‪ ،‬بە بۆچوونی زۆربەی شارەزایان ئەم بەرنامەیە بۆتە‬ ‫جێگرەوەی هەردوو ئەپلیكەیشنی پێشووی كۆمپانیا بە جۆرێك‬ ‫كە بەكارهێنەر دەتوانێت تەنها لەرێگەوی ئەپلیكەیشنە تازەكەوە‬ ‫كۆنتڕۆڵی ئەكاونتی تایبەتی خۆی بكات و هەروەها سەرجەم نامەو‬ ‫خزمەتگوزاریەكانی تر بەكاربێنێت لەكاتێكدا لەڕابردوودا پێویستت‬ ‫بە دوو ئەپلیكەیشن دەبوو بۆ ئەم كارە‪ ،‬بەكارهێنەران چاوەروانی‬ ‫دەرچوونی هەمان ئەپلیكەیشنن بۆ سیستەمەكانی تری كارپێكردن‬ ‫هەروەها ئەم هەنگاوەی كۆمپانیا بە پێدانی بەرگێكی نوێ بە‬ ‫فەیسبووك دەزانن‪.‬‬


‫بەرنامەیەك هەستەكان دەخوێنێتەوە‬ ‫كۆمپانیایەكی ئەمریكی گەشەی بە بەرنامەیەك داوە كەتوانای‬ ‫خوێندنەوەی هەستەكانی هەیە لە ڕێگەی بینینی ڕووخساری‬ ‫مرۆڤەكەوە‪ ،‬ئەم ئەپلیكەیشنە لە ڕێگەی كامێرایەكی ئاساییەوەو‬ ‫بەهۆی بینینی ڕووخساری بەكارهێنەر دەتوانێت دەستنیشانی بكات‬ ‫ئایە بەكارهێنەر هەست بە (خۆشی یان غەمگینی یان توڕەیی‬ ‫یان هێمنی )بكات وەهەروەها دەتوانێت پێكەنینی ساختەش‬ ‫دەستنیشان بكات‪ ،‬بە پێی وتەی دیزاینەری پڕۆگرامەكە (ماریان‬ ‫بارتلیت) بەرنامەكە لە رێگەی بینیی ڕووخساری بەكارهێنەرەوە‬ ‫دەتوانی شەپۆلی گرژی و ڕوونی ڕووخسار و لێكدانەوەی بۆ‬ ‫بكات ئەنجامەكەی بە ڕاپۆرتێك پیشان بداتك هەروەها بارتلیت‬ ‫ئەوەشی خستەڕوو ئەم بەرنامەیە سوودێكی زۆری هەیە بۆ‬ ‫دەستنیشان كردنی ئەو هاواڵتیدانەی كە گومانی توشبوون بە‬ ‫نەخۆشیی خەمۆكییان لێ‌ دەكرێت ‪ ،‬هەروەها پێشبینی دەكرێت‬ ‫كە لەداهاتوودا بەرنامەیەكی لەم جۆرە لەسمارت فۆنەكانیشدا‬ ‫جێگیر بكرێت بۆ ئەوەی بە پێی مەزاجی بەكارهێنەر مامەڵە بكەن‬ ‫و یارمەتیدەر بن بۆ هێور كردنەوەی دەروونی ‪.‬‬

‫(‪)Ultrabook‬ی نوێ‌ لە (سۆنی)ەوە‬ ‫كۆمپانیای س��ۆن��ی یابانی بۆ‬ ‫ك��اری تەكنەلۆژی ئەلترابووكێكی‬ ‫نوێی لە زنجیرەی (سۆنی ڤایۆ)‬ ‫بەرهەمهێنا بەناوی (سۆنی ڤایۆ پڕۆ)‪،‬‬ ‫زنجیرەی (ڤایۆ) یەكێكە لەزنجیرە‬ ‫سەركەوتو‪،‬ەكانی كۆمپانیای سۆنی‪،‬‬ ‫لەم بەرهەمە نوێیەشدا وشەی (پڕۆ)‬ ‫ی خستە پاڵ وشەی (ڤایۆ) بۆ ئەوەی‬ ‫بەرهەمەكەی زووتر بناسرێت بەو‬ ‫پێیەی وشەی (پڕۆ) لەالیەن هەموو‬ ‫كۆمپانیاكانەوە بەكاردێت بۆ دیاترین و‬ ‫باشترین و نایاب ترین بەرهەمەكانیان‪،‬‬ ‫سۆنیش بەهەمان ئاراستە ك��اری‬ ‫ل��ەس��ەر ئامێرەكەی ك���ردووەو بە‬ ‫شێوەیەكی ت��ەواو كوالێتی ب��ەرزی‬ ‫بەخشیووە بەم بەرهەمە نوێیەی‪،‬‬ ‫ئامێرەكە بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش‬ ‫دی��زای��ن ك��راوە و ڕازێ��ن��راوەت��ەوە‪،‬‬ ‫شێوەی كیبۆرد و شاشەو تەنكی‬ ‫الپتۆپەكە گرنگی پ��ێ��دراوەو زۆر‬ ‫بە جوانی بەرهەم هێنراوە لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا خ��اوەن كوالێتیەكی زۆر‬ ‫ب��ەرزە ل��ەڕووی پارچەو پێكهاتەو‬ ‫ه��ەروەه��ا ب��ەرن��ام��ەو سیستەمی‬ ‫كارپێكردنیش‪ ،‬بەرهەمەكەی سۆنی‬ ‫بە سیستەمی كارپێكەری (‪Windows‬‬ ‫‪).8‬ك���اردەك���ات‪ ،‬پڕۆسیسەرەكەی‬

‫لەجۆری (‪)Intel dual-core i7‬ەو‬ ‫بە خێرایی (‪ )1.5‬گێگا هێرتز داتاكان‬ ‫شی دەكاتەوە‪ ،‬قەبارەی ڕامەكەی‬ ‫(‪ )8‬گێگا بایتە‪ ،‬زەینی هەڵگرتنی‬ ‫داتاكانی (‪ )500‬گێگا بایتە‪ ،‬كێشەكەی‬ ‫‪ 1.06‬كیلۆ گرامە‪ ،‬خزمەتگوزاریی‬

‫(‪ )NFC‬تێدایە كە یەكێكە لەتازەترین‬ ‫و خێراترین ڕێگاكانی ئاڵووگۆڕكردنی‬ ‫دات���ا‪ ،‬شوێن و دەرچ���ەی (‪)USB‬‬ ‫و (‪)HDMI‬ی و دەرچ���ەی (‪)SD‬‬ ‫كارتی هەیە‪ ،‬باترییەكەی بۆ ماوەی‬ ‫‪ 8‬كاتژمێر دەتوانێت ك��ار بكات‪،‬‬

‫دووجۆر حەجـمی شاشەی هەیە (‪)15‬‬ ‫ئینج و (‪ )13‬ئینج كە هەردووكیان‬ ‫بە سیستەمی تەچ كاردەكەن لەبەر‬ ‫ئ���ەوەی سیستەمی كارپێكردنیان‬ ‫پشتگیری لە تەچ دەكات‪ ،‬نرخی ئەم‬ ‫ئامێرە ‪ 1800‬دۆالری ئەمریكییە ‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪39‬‬


‫یارا بە خەلیجی گۆرانی دەڵێت‬

‫خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگی لوبنانی یارا‪ ،‬لەسەر بانگهێشتامەیەكی تایبەتی بەشداری لە ئاهەنگێكی بوك و زاوای كوەیتی دەكات‪،‬‬ ‫ێ راگەیاندن‪ ،‬هەروەها خۆشحاڵی خۆی‬ ‫یارا بە جلوبەرگە سەرنجڕاكێشەكەیەوە ساڵوی بۆ هەواداران و گوێگرانی ناردو كارە نوێیەكانی پ ‌‬ ‫بۆ بەشداری لەو ئاهەنگەدا دەربڕی و چەندین گۆرانی كوەیتی خەلیجی پێشكەش بە ئامادەبووانی ئاهەنگەكە كرد‪.‬‬

‫بە شوودانی كچانی سوریا لە توركیا‪،‬‬ ‫دەبێت بە بازرگانی!‬ ‫هێمن خۆشناو‬ ‫درامای ئەو ژنانەی لە ترسی شەڕ لە سوریا پەنا دەبەنە بەر توركیا كۆتایی‬ ‫پێنایێ‪ .‬كچە گەنجەكانی سوریا كە ژمارەیەكیشیان كوردن بەهۆی كێشەی ئابووری‬ ‫و ئاسایش بەرامبەر بە نەخت بە شوو دەدرێن‪ .‬هەوێى سوری بە تایبەتی لە‬ ‫ئورفا پەرە دەسێنێت‪.‬‬ ‫دەستەواژەی ‪ »:‬كچانی سوریا زۆر باش ئاگاداری مێردەكانیانن‪ ،‬خزمەتی‬ ‫پیاوەكانیان دەكەن» بۆتە وێردی سەر زمانی بەشێكی زۆری پیاوانی ئورفا و‬ ‫دەوروبەری‪ .‬ئەمە قسەی ژنە چاالكوانێكی ئەو ناوچەیەیە‪ .‬كە بە هۆی هەستیاری‬ ‫ئەو مەسەلەیە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت‪ .‬بووكە سوریيەكان بەر لە قەیرانی‬

‫‪40‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫سوریاش لەالیەن پیاوانی ئەو ناوچەیە لە هەڕمێن بوون‪ .‬بەاڵم لە دوای قەیرانی‬ ‫سوریا دیاریدەی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنانی دووەم و سێیەم لەگەڵ كچانی سوریا‬ ‫سەریهەڵداوە‪ .‬بە گوێرەی یاساكانی توركیا پێویستە هەموو هاوسەرگیریەك لە‬ ‫رێگای دادوەرەوە بكرێ‪ ،‬بەاڵم ئورفەیيەكان پەنا دەبەنە بەر مەالكان بۆ ئەو‬ ‫مەرامە‪ ،‬كە ئەمەش نهێنیەكە هەمووان دەیزانن‪ ..‬چاالكوانە ژنەكە لەوبارەیەوە‬ ‫دەڵێت‪ »:‬ئەم كارە بە نهێنی دەكرێت‪ ،‬دەرفەت نادەن دەزگاكانی راگەیاندن‬ ‫بیزانن‪ ،‬بەاڵم لەالیەنە پەیوەندیدارەكانیش لە بەرامبەری بێ هەڵوێستن‪ .‬پێویستە‬ ‫مەالكان ئاگادار بكرێنەوە كە ئەو كارە نەكەن»‪.‬‬


‫ئەساڵە نەسری و بانگەواز‬

‫ئەساڵە نەسری لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك و تویتەر‪ ،‬نووسینێك باڵودەكاتەوەو ئاماژە بەوە دەكات هەقی خۆیەتی هەر كەسێك‬ ‫قسە دەكات و ئاراستەی خەڵكی تری دەكات‪ ،‬پێویستە پێش هەموو كەسێك خۆی جێ بەجێی بكات‪ ،‬ئاواتەخوازیش بوو كە تەنها خەڵكی‬ ‫بە قسەكردنەوە خەریك نەبن و كردارو كاری باشیشی لەگەڵ بێت‪ ،‬ئەم وتەو نوسینانەی ئەو هونەرمەندە بەناوبانگە لێكدانەوەی جیاجیای‬ ‫بۆ كرا‪.‬‬

‫ئەو چاالكوانە لە درێژەی قسەكانیدا‬ ‫دەڵێت‪ »:‬ئەو ناوچەیە نەریتی عەشیرەتی‬ ‫هێشتا تیادا ماوە‪ .‬بۆیە ژنان ناتوانن رێگری‬ ‫لە پیاوەكانیان بكەن تا هاوسەرگیری‬ ‫تر نەكەن‪ .‬ئەگەر ئەو كارە بكەن ئەوە‬ ‫رووبەڕوی زەبر و زەنگ دەبنەوە‪ .‬ناتوانێ‬ ‫وەكو شارەكانی تری توركیا لە مێردەكەی‬ ‫جیابێتەوە‪ .‬ئ��ەو ژن��ان��ە ل��ە راب���ردوودا‬ ‫رووب�����ەڕوی ف��ش��اری خ��ەس��ووەك��ان��ی��ان‬ ‫دەبوونەوە‪ ،‬ئەمڕۆش رووب��ەڕوی فشاری‬ ‫هەوێكانیان دەبنەوە»‪.‬‬ ‫جیاز و زێڕیان ناوێ‬ ‫هۆكارێكی تر كە وایكردووە پیاوانی‬ ‫توركیا بە جۆش حەز لە هاوسەرگیری‬ ‫لەگەڵ سووریەكان بكەن‪ ،‬تێچوونی كەمی‬ ‫زەماوەندە‪ .‬سەرچاوەكان كەم خەرجی‬ ‫ئ��ەو پڕۆسەیە پشتڕاست دەك��ەن��ەوە‪.‬‬ ‫كوردێكی سوری بە ناوی (ف ‪ .‬ح) كە‬ ‫م��اوەی ساڵێكە لەگەڵ خێزانەكەی لە‬ ‫ئورفا دادەنیشێ و ئێستا لە هەرێمی‬ ‫كوردستان لەگەڵ كۆمپانیایەك كاری‬ ‫بیاناسازی دەكات دەڵێ‪ »:‬هاوسەرگیری‬ ‫لەگەڵ كچانی سوریا بۆتە شتێكی باو‬ ‫لە ئورفا‪ .‬بەر لە دوو ساڵی تێچوونی‬ ‫هاوسەرگیری نزیكەی ‪ 5000‬دۆالر بوو‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەمڕۆ تەنیا هەزار دۆالر خەرجی‬ ‫هاوسەرگیریێكە»‪.‬‬ ‫نەریتی نەخت وەرگرتن لە ئورفا‬ ‫هێشتا ماوە‪ ،‬بڕەكەشی لە نێوان ‪2000‬‬ ‫–‪ 3000‬دۆالرە‪ .‬ئ��ەو كرێكارە ك��وردە‬ ‫سوریە دەڵێ‪ »:‬ئەوە وەكو میوە كڕێنە‪،‬‬ ‫سێو هەیە كیلۆی بە دوو هەزار دینارە‬ ‫سێویش هەیە بە سێ هەزار دینارە‪ ،‬دیارە‬ ‫ئەوە دووەمینیان جوانتر و تامخۆشترە‪.‬‬ ‫نەختی ژنانیش لەو ناوچەیە بە گوێرەی‬ ‫جوانی و تەمەن دەگۆڕێت»‪.‬‬ ‫دكتۆرێكیش لەوبارەیەوە دەڵێت‪»:‬‬ ‫بە داخەوە پێوانەی ( تەمەن ) ژمارەی‬ ‫بووكە منداڵەكان زیاتر دەك��ات»‪ .‬ئەو‬ ‫دكتۆرە لەلێدوانێكیدا پێیوایە‪ »:‬ئەو‬ ‫كچانەی لە سوریا دێن‪ ،‬لە تەمەنی ‪14‬‬ ‫– ‪ 15‬ساڵی دەبنە دایك‪ .‬لەبەر ئەوەی‬ ‫تێچوونی هاوسەرگیری كەمە‪ ،‬پیاوانی‬ ‫ئێرە لەگەڵ كچانی سوری هاوسەرگیری‬ ‫دەكەن مەرامیش لێرە زیاتر پەیوەندیی‬ ‫سيكسيه نەوەكو پێكەوەنانی خێزان‪.‬‬ ‫چونكە كچە سوریيەكان نه داوای جیاز‬ ‫دەكەن و نە داواى زێڕ‪ .‬كەواتە ویستی‬ ‫كچانی سوریا بە هەموو شێوەیەك بۆ‬ ‫هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوانی ئێرە لە‬

‫خۆشی نەریتی كۆمەاڵتی ئێرە دەچێت‪.‬‬ ‫زۆر بە ئاسانیش دەتوانن مەال بدۆزنەوە‬ ‫ئەو كارەیان بۆ بەڕی بكات»‪.‬‬ ‫ئەو دكتۆرە لە درێ��ژەی قسەكانیدا‬ ‫دەڵێت‪ »:‬بەشێك لەو پیاوانەی ژنیشیان‬ ‫هەیە‪ ،‬دەچ��ن لەگەڵ خێزانی كچێك‬ ‫رێكدەكەون و ب��ووك دەبەنە ماڵەوە‪،‬‬ ‫حساب بۆ ژن��ی یەكەمین ناكەن‪ .‬ژنی‬ ‫یەكەمینیش ب��ە گشتی ل��ەب��ەر ئ��ەوەی‬ ‫نەخوێندەوارن و بیمەی كۆمەاڵیەتیان‬ ‫نیە وەكو ئەمرولاڵی رەزای حەق خۆیان‬ ‫بێدەنگ دەكەن»‪.‬‬

‫پارەت نیە كچەكەت بدە‬ ‫ئەو كچانەی بەسەر هەوێ دەچن‬ ‫بێچارەن‪ ،‬چونكە زۆرب���ەی ئ��ەو كچە‬ ‫سوريیانە لە ناچاری بەشوو دەدرێ��ن‪.‬‬ ‫خێزانی ئەو كچانە كە بەهۆی شەڕ لە‬ ‫توركیا گیرساونەتەوە‪ ،‬لەبارێكی نالەباری‬ ‫ئابووری ژی��ان بەسەر دەب��ەن‪ .‬نەماڵ‪،‬‬ ‫نە ئیشیان هەیە‪ .‬خێزانەكانیان نیگەرانە‬ ‫نەوەكو شتێك بەسەر كچەكانیان بێ‪،‬‬ ‫بۆ ئ��ەوەش چ���اوەڕێ دەك��ەی��ن نسیبی‬ ‫كچەكانیان لە توركێك هەڵبستێ‪ .‬ئورفا‬ ‫شارێكە لەهەموو شارەكانی تر پەنابەرانی‬ ‫سوریا لێی گیرساوەتەوە‪ .‬چاالكوانێكی ژن‬ ‫لە رێكخراوی ماڵی ژیانی ژنان كە بە‬ ‫رێكخراوی ئەمینە خانم ناسراوە‪ ،‬دەڵێت‬ ‫ئەو ژنانە بەدەست چەند كێشەیەكی‬

‫كۆمەاڵیەتی دەناڵێنن‪ »:‬باری دەروونی‬ ‫ژنانی سوریا خراپە‪ .‬فرە ژنی لە زیادبوون‬ ‫دایە‪ .‬ژنەكان نیگەرانن‪ ،‬پرسیاری بۆچی‬ ‫هاتینە ئێرە لەخۆ دەكەن؟‪ .‬بازاڕی ژن‬ ‫هێنان دروستبووە‪ ،‬لە ئورفا بە ئاشكرا‬ ‫بەرامبەر بە پارە هاوسەرگیری دەكرێت»‪.‬‬ ‫ئەو چاالكوانە دەڵێت خێزانێك نەیتوانیووە‬ ‫كرێی خانووەكەی كە ‪ 350‬دۆالرە بدات‪،‬‬ ‫بۆ ئەوە خاوەن خانوو پێیگووتوە‪ »:‬لە‬ ‫جیاتی كرێ كچەكەتم بدەرێ»‪.‬‬ ‫بەهۆی ش��ەڕی ناوخۆی سوریا كە‬ ‫ماوەی سێ ساڵە درێژەى كێشاوه‪ ،‬زیاتر‬

‫لە دوو ملیۆن و ‪ 300‬هەزار هاوواڵتی‬ ‫ئەو واڵت��ە پەنابەر ب��ووە‪ .‬بە گوێرەی‬ ‫ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی‬ ‫پەنابەر سوریەكان ئەوانەی ناویان تۆمار‬ ‫ك��راوە و لە كەمپەكان دەژی��ن نزیكەی‬ ‫‪ 600‬هەزار پەنابەرن‪ .‬بەاڵم ژمارەیەكی‬ ‫زۆر لە پەنابەرانی سوریا لە توركیا لە‬ ‫شارەكانی توركیا دەژین‪ ،‬بۆیە هەر دیسان‬ ‫بە گوێرەی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی‬ ‫ت��ەواوی پەنابەرانی سوریا لە توركیا‬ ‫ملیۆنێك پەنابەری تێپەڕاندووە كە ‪%75‬‬ ‫ئەو پەنابەرانە ژن و منداڵن‪.‬‬ ‫بەاڵم پەنابەرە سورییەكان ئەوانەی‬ ‫لە شارە توركیيەكان دەژین بە نەبوون‬ ‫هەژمار دەكرێن‪ .‬نە ناسنامەیان هەیە‪،‬‬ ‫نە مافەكانیان وەكو پەنابەر پارێزراوە‪.‬‬

‫بە گوێرەی یاسای كۆماری توركیا ئەوانە‬ ‫(میوانن)‪ .‬هەرچەندە دەستەواژەی میوان‬ ‫دەستەواژەیەكی خۆشە و دڵنەوایی دەداتە‬ ‫م��رۆڤ‪ ،‬ب��ەاڵم ئەو میوانانە زەحمەتی‬ ‫دەبینن لە دۆزینەوەی شوێنی حەوانەوەو‬ ‫كاركردن و پ���ەروەردە‪ .‬وەك��و زۆرب��ەی‬ ‫شەڕەكانی تر قوربانی هەرە گەورەی‬ ‫شەڕی ناوخۆی سوریا ژن و مندااڵنن‪.‬‬ ‫مەیرا كچێكی سوریايه و لە ئورفا‬ ‫هاوسەرگیری كردووە‪ .‬لە لێدوانێكی بۆ‬ ‫رۆژن��ام��ەی میللیەتی توركی دەڵێت‪»:‬‬ ‫پیاوانی سوری نەیاندەتوانی ژنەكانیان‬

‫هەڵبخەڵەتێنن‪ ،‬ب��ەاڵم پیاوانی توركیا‬ ‫هەموو جۆرە درۆ و دەلەسەیەك دەكەن‬ ‫ت��ا كچە سوریيەكان هەڵبخەڵەتێنن‪.‬‬ ‫ژمارەیەكی زۆر پیاو هەیە دەخ��وازێ‬ ‫ل��ەگ��ەڵ كچانی س��وری هاوسەرگیری‬ ‫بكات‪ ،‬بەاڵم ‪ %90‬ئەو پیاوانە درۆزنن‪.‬‬ ‫دەڵ��ێ��ن ب��ارودۆخ��ی ئابووریمان باشە‬ ‫و هاوسەرگیریمان ن��ەك��ردووە‪ ،‬دوای‬ ‫هاوسەرگیری دەردەكەوێت كە ئەو پیاوە‬ ‫منداڵەی هەیە و ژنی هەیە‪ .‬لە ئەنجامدا‬ ‫كچێكی ‪ 22-20‬ساڵی هەڵخەڵەتاندووە‪،‬‬ ‫ئەو كچە سووريیە كە بووكی تەنیا چەند‬ ‫مانگێكە یان ناچار دەبێت بگەڕێتەوە ماڵی‬ ‫باوكی‪ ،‬یان ناچارە سەر بە هەوێ ژیان‬ ‫بەسەر ببات‪ .‬باشە ئەو چی دەكات ئەگەر‬ ‫كەسێك كچەكەی ئەو هەڵبخەڵەتێنێ»‪.‬‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪41‬‬


‫حسێن جسمی هاوكاری منداڵە ئاوارەكان دەكات‬

‫حسین جسمی‪ ،‬گۆرانی بێژی ئیماراتی‪ ،‬بەشداری لەئاهەنگێكی خێرخوازیدا دەكات لە واڵتەكەیدا‪ ،‬ئەوە ئاهەنگەش كە لەواڵتی ئیمارات‬ ‫سازكراو جسمی بەشداری تێدا كرد‪ ،‬ئامانج خزمەتكردن و یارمەتیدانی منداڵی ئاوارە سوورییەكانی ناو ئیماراتە‪ ،‬وەكو زانراویشە ئەم جۆرە‬ ‫هەڵمەتانەی واڵتی ئیمارات بۆ كركردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارە سوورییەكان بەردەوام دەبێت‪.‬‬

‫فایەق بێكەس‪..‬‬ ‫دەچێتەوە سەرای سلێمانی!‬ ‫شەم‬ ‫گەزیزە فایەق بێكەس‪ ،‬كچی شاعیری گەورە فایەق بێكەس‪ ،‬لە‬ ‫«كەپر»ەوە داوای ئەوە لە سەنتەرو دەزگا رۆشنبیرییەكان دەكات با‬ ‫شاعیرو رۆشنبیرەكانی كورد چ لە ئێستاو چ لەڕابردوودا ون نەبن و‬ ‫لەڕێی دیدارو میهرەجانە ئەدەبییەكانەوە یاد بكرێنەوەو لێكۆڵینەوەی‬ ‫نوێ لەسەر بەرهەمەكانیان بكرێت‪ .‬لە هەمانكاتدا گلەیی لەوە‬ ‫دەكات و پرسیاری ئەوە دەكات بۆچی تائێستا دیدارێكی ئەدەبی بۆ‬ ‫فایەق بێكەس‪-‬ی باوكی نەسازێندراوە؟ خاتوو گەزیزە لە لێدوانێكی‬ ‫تایبەتدا بۆ «كەپر» دەڵێت‪ :‬بێكەس‪ ،‬بەدەر لەوەی كە شاعیرێكی‬ ‫چاونەترس و چەندین شیعری لە بواری كوردایەتی و كۆمەاڵیەتیدا‬ ‫هەیە‪ ،‬لەهەمانكاتدا پەروەردەكارو چاكسازێكی كۆمەاڵیەتیش بوو‪،‬‬ ‫مێژوو‪ ،‬بەڵگەكانی مێژوو‪ ،‬ئەوەیان بۆ یەكالكردوینەتەوە كە دوژمنانی‬ ‫كوردی ترساندووەو ب��ەرەوڕوو قسەی پێوتوون‪ .‬خاتوو گەزیزە‪،‬‬ ‫ئەوەشی پێووتین كە دەبوایە تائێستا چەندین لێكۆڵینەوەو توێژینەوە‬ ‫لەسەر شیعرە سیاسی و كۆمەاڵیەتی و دڵدارییەكانی بێكەس بكرایە‪،‬‬ ‫وەكو خۆی وتی‪ :‬بۆ نەكراوە نازانم بۆچی نەكراوە؟‬ ‫لەكاتێكدا كە بینای سەرای سلێمانی نوێ كراوەتەوەو دەكرێتە‬ ‫مۆزەخانە‪ ،‬لەناو حەوشەی سەراداو لەو شوێنەى كە فایەق بێكەس‪-‬ی‬ ‫شاعیری تێدا بریندار كراو و دەستگیركرا‪ ،‬پەیكەرێك بۆ ئەو شاعیرە‬ ‫گەورەیە دروست دەكرێ‪ .‬خۆپیشاندانەكەی بەردەركی سەرا‪ ،‬لە‬ ‫(‪6‬ی ئەیلولی ‪)1930‬بەرپا كرا كە چەندین خۆپیشاندەر لەو رووداوەدا‬ ‫شەهیدو بریندار بوون‪ ،‬فایەق بێكەس‪-‬یش یەكێك لەڕێكخەرانی‬ ‫ئەو خۆپیشاندانە بووە‪ .‬الیەنی پەیوەندیدار تا ئێستا بەشێوەیەكی‬ ‫فەرمی بۆ دانانی ئەو پەیكەرە وەاڵمی بنەماڵەی فایەق بێكەس‪-‬یان‬ ‫نەداوەتەوە داخۆ لەو جێگایەداو لەناو حەوشەی سەرادا دایدەنێن‬ ‫یان نا؟ خاتوو گەزیزە‪ ،‬لەسەر دروستكردن و دانانی ئەو پەیكەرەی‬ ‫باوكی دەڵێت‪ :‬ئەو پەیكەرە لەسەر ئەركی شێركۆ بێكەس‪-‬ی برام‬ ‫دروستكراوەو هونەرمەند بەیان مانی دروستیكردووە لە برۆنز‪،‬‬ ‫ئێمە پێمانخۆشە لەو جێگایەدا دابنرێ كە باوكمانی تێدا بریندار‬ ‫كراوەو تیاشیدا دەستگیر كراوە‪ ،‬چونكە هەم لەڕووی سیاسی و هەم‬ ‫لەڕووی رۆشنبیریشەوە مانایەكی گەورە دەدات بە مێژووی سیاسی‬ ‫و ئەدەبیمان و هەم ئەو خۆپیشاندانەش كارەسات و رووداوێكی‬ ‫گەورەیە لەناو مێژووی سیاسیماندا كە باوكم یەكێك لەڕێكخەرانی‬ ‫ئەو خۆپیشاندانە بووەو دواجاریش دەستگیركراوە‪.‬‬

‫‪42‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫شیرین و نەوال‬

‫شیرین عەبدولوەهاب‪-‬ی گۆرانی بێژی ناوداری میسری‪ ،‬وەكو هەمیشە خۆشەویستی و رێزی تایبەتی خۆی بۆ هاوڕێ‌ و هاوپیشەكەی‬ ‫خۆی نەوال زوغبی دووپاتكردەوە‪ ،‬ئەم دەربڕینی خۆشەویستییەی شیرین بۆ نەوال زوغبی لەدوا بەرنامەی زە فۆیسی ئێم بی سیدا هات‪،‬‬ ‫پاش ئەم وتانەی شیرین رۆژنامەكان پرسیاری ئەوە دەكەن كە ئاخۆ پاش ئەو خۆشەویستییەی ئەو دوو هونەرمەندە چاوەڕوان دەكرێت پێكەوە‬ ‫گۆرانی بڵێن‪.‬‬

‫خەو لە ناخی‬ ‫تاشەبەردەكان‬ ‫ئا‪ /‬سۆما‬ ‫شتێكی سەرنجڕاكێشە كە مرۆڤەكان بتوانن بگەڕێنەوە سەردەمی ژیانی ئەشكەوت‬ ‫و ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت ئەزموونی ژیانی ئەشكەوت و ژیان لەناو قواڵیی‬ ‫تاشەبەردەكان تاقی بكەنەوە‪.‬‬ ‫لە یەكێك لە الدێییەكانی سەر بە شاری تەورێزی ئێران بەناوی (كەندوان)‪ ،‬هوتێلێكی‬ ‫نێودەوڵەتی تایبەت دروستكراوە كە بە سێیەمین هوتێلی بەردینەی جیهان دادەندرێ‪،‬‬ ‫بەناوی هوتێلی (اللە)ی كەندوان‪ ،‬ئەم هوتێلە ‪ 40‬ماڵی بەردینی تێدایە كە بە شێوەیەكی‬ ‫هەڵكەندراو لەناو ناخی تاشەبەردی سروشتی دروستكراون‪ ،‬هەر ماڵێك بریتییە لە ژووری‬ ‫نووستن و چاكوزی و هۆڵی دانیشتن‪.‬‬ ‫ئەم هوتێلە لە زستاندا سیستەمێكی گەرمكەرەوەی بۆ دانراوە لە عەرزەكەوە و بە‬ ‫هاوینیش بەهۆی دیزانی پەنجەرەكانی و ئاوهەوای سرووشتی ئەو شوێنە پێویستی بە‬ ‫فێنككەرەوە نییە‪.‬‬ ‫ئەم هوتێلە جگە لە رێستۆرانت و مینی باڕ بە شێوەیەكی بەردەوام خواردەمەنی‬ ‫ئێرانی و بیانی تێدا دەستدەكەوێ‪ ،‬سەبارەت بە نرخی ئەم هوتێلەش‪ ،‬نرخێكی زۆر‬ ‫گونجاوی هەیە كە دەكاتە نزیكەی ‪ 70‬دۆالری ئەمریكی بۆ هەر ماڵێك لەو ماڵە ئامادانەی‬ ‫ئەوێ‪.‬‬

‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪43‬‬


‫راغب عەالمە لە كوەیت‬

‫راغب عەالمەی لوبنانی و هونەرمەندی گۆرانیبێژ‪ ،‬لە واڵتی كوەیت كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز دەكات و ساڵوی بۆ هەوادارانی‬ ‫خۆی نارد‪ ،‬هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا عەالمە ریكالمی خۆی بۆ عەترێكی تایبەتی ژنانە كرد بەناوی(حب الكبیر) كە ناوی‬ ‫گۆرانییەكی هونەرمەند خۆیەتی‪.‬‬

‫ئەو یاریزانەی بەبێ دابڕان لەخزمەت وەرزشدایە‬ ‫زۆرن ئەو كەسانەی بۆ ماوەی سااڵنێك وەرزشیان كردووەو پێیەوە سەرقاڵ بوون‪ ،‬بەاڵم دواتر بەهۆی سەركەوتنی تەمەن و سەرقاڵبوونیان بەبژێوی ژیانەوە‪ ،‬دابڕاون‬ ‫و لێی دوور كەوتوونەتەوە‪ ،‬لەبەرامبەردا كەسانێك ئەگەرچی تەمەنی وەرزشییان بەسەر چووە‪ ،‬بەاڵم بەشێوازێكی دیكە خۆیان بۆ خزمەتی وەرزش تەرخانكردووە‪.‬‬ ‫ئیسماعیل مەحمود ناسراو بەشێخە‪ ،‬هەر لەتەمەنی منداڵییەوە لەڕێگای تیپی وەرزشی خوێندنگاكەیەوە دەستی بەوەرزش كردووە‪ ،‬دوای پەیوەندیكردن بەتیپی‬ ‫تیشكۆ كە وەك یاریزان كاری تیادا كردووە‪ ،‬هاوكات پاش تەواوكردنی خوێندن لەهەمان تیپدا بۆ ماوەی سااڵنێك دەبێتە راهێنەر‪ ،‬ئیدی لەگەڵ دەرچوونی ژمارە سفری‬ ‫رۆژنامەی كوردستانی نوێدا پەیوەندی بەڕۆژنامەكەوە دەكات و كاری پەیامنێرییان وەرزشییان بۆ دەكات و دەبێتە رۆژنامەنووسی وەرزشی و تائێستاش بەردەوامە بەپلەی‬ ‫دەستەی نوسەرانی رۆژنامەكە‪ .‬بەباشمان زانی لەدیمانەیەكی گۆڤاری كەپردا باسێك لەوێستگەكانی ژیانی ناوبراو بكەین‪.‬‬ ‫سازدانی‪ ،‬هەورامان كامەران‬

‫ئیسماعیل مەحمود‪،‬‬

‫تەمەنێك لەنێوان وەرزش و كاری رۆژنامەوانیدا‬ ‫*سەرەتا با بپرسین شێخە كێیە ؟‬ ‫ناوی تەواوم ئیسماعیل مەحمود محەمەدە‪ ،‬ساڵی ‪ 1957‬لەگەڕەكی مەڵكەندی لە سلیمانی لەدایكبووم‪ ،‬دەرچووی پەیمانگای تەكنۆلۆجی بەغدام ساڵی‬‫خوێندنی ‪ ،1983-1982‬ئێستاش ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی كوردستانی نوێم و سەرپەرشتیاری ستادیۆمم‪.‬‬ ‫*لەكەیەوە دەستت بەوەرزش كرد‪ ،‬و لەساڵی چەند بوو لەچ یانەیەكدا بوو؟‬ ‫هەرلە منداڵییەوەو لەبەر ئەوەی مامێكم بە ناو عوسمانی شیخ محەمەدە وە سااڵنی شەستەكان و حەفتاكان لە بواری وەرزشدابووەو گۆڵچی تیپی تۆپی‬‫پێی یانەو هەڵبژاردەی سلیمانی بووەو یاریزانێكی زۆر باشی یاریی باسكەش بووە ئەوە وایكرد كە منیش وەرزشم خۆشبوێت‪.‬‬ ‫جگە لەوەش وەرزش و خۆشەویستی وەرزش ئەگەر ئارەزوی خۆیشتی تیادا نەبیت لە ناخدا چەكەرە ناكات‪ ،‬بۆیە حەزی خۆم و رۆڵی مامم و جوانی و مەزنی‬

‫‪44‬‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬


‫صابر روباعی چاوەڕوانە‬

‫صابر روباعی هونەرمەندی تونسی‪ ،‬لەچاوەڕوانییەكی زۆردایە بۆ ئەوەی منداڵەكەی لە ژنی دووەمی بێتە دنیاوەو رایگەیاندووە كە ئێستا‬ ‫ئەو لە چاوەڕوانییەكی زۆردایە كە مناڵەكەی لە ژنی دووەمی بێتە دنیاو لەدایك ببێت‪ ،‬هەروەها راشی گەیاندووە كە چاوەڕێی ئەلبوومە‬ ‫نوێیەكەیەتی تەواو ببێت ئەویش بچێتە بەر گوێی هەوادارانی‪ ،‬روباعی ئەلبوومە نوێیەكەشی بە منداڵی دووەم ناوبردوو هیوای خواست كە‬ ‫هەردوو منداڵەكەی بە زوویی لەدایك ببن‪.‬‬

‫شاری سلێمانی سێ یانەی وەرزشی زیاتر هەڵناگرێت‬ ‫وەرزشیش هەرسێكیان لە ناخمدا بوون‬ ‫بەهۆی ئەوەوی من و وەرزش ئاوێتەی‬ ‫یەكترببین‪.‬‬ ‫لەسەرەتای سااڵنی حەفتاكانەوە‬ ‫تێكەاڵوی وەرزش ب��ووم و لەتیپی‬ ‫تیشكۆی ئ��ەو س��ەردەم��ەی گەڕەكی‬ ‫مەڵكەندییەوە وەك یاریزانی تۆپی‬ ‫پێ و باسكە خۆم بینیوە‪ .‬دواتریش‬ ‫ب��ەش��ێ��وەی��ەك��ی زی��ات��ر ل��ە قۆناغی‬ ‫ناوەندی و دوا ناوەندیدا لە ئامادەیی‬ ‫سەاڵحەدین لە یاریەكانی تۆپی پێ‬ ‫و بالەو باسكەدا ب���ەردەوام ب��ووم‪.‬‬ ‫هەرچی بۆ یانەیە نەگەیشتومەتە یانە‬ ‫تا یاریزانی یانە بم تەنیا یاریزانی تیپی‬ ‫تیشكۆ بووم بۆ ماوەی نزیكەی ‪ 8‬ساڵ‪،‬‬ ‫ئەوەش هۆكاری خۆی هەیە‪ ،‬بەكورتی‬ ‫ئەوەیە كە ئەو سەردەمە وەك ئێستا‬ ‫نەبووە چەند یانەیەك لەسلێمانیدا‬ ‫هەبێت‪ ،‬تەنیا یەك یانە هەبووەو یەك‬ ‫یانەش حەزی وەرزشكارانی شارێك‬ ‫تێرناكات و ئەوە وادەكات زۆر كەسی‬ ‫بەهرەمەند لە چوونە یانەو بوون بە‬ ‫یاریزانی یانە بێ بەش بكات‪.‬‬ ‫سااڵنی هەشتاكان و باشتر بڵێم‬ ‫ساڵی ‪ 1983‬پ��اش ئ��ەوەی خوێندنی‬ ‫پەیمانگای تەكنۆلۆجی بەغدام تەواو‬ ‫ك��رد ئیتر وازم لەیاریكردن هێناو‬ ‫وەك راهێنەرو سەرۆكی تیپی تیشكۆ‬ ‫ب����ەردەوام ب���ووم‪ .‬ل��ەو ك��ات��ەوەو تا‬ ‫چەند ساڵێكی كەمیش پاش راپەڕینە‬ ‫مەزنەكەی گەلەكەمان هەر بەردەوام‬ ‫بووم و جگە لە تیپی تیشكۆ لەیانەی‬ ‫سلێمانی و یانەی كرێكاران و مەڵبەندی‬ ‫الوان��ی سلێمانی و لەگەڵ بەڕێزان‬ ‫فازیلی حاجی عەبدواڵو عومەر خەتاب‬ ‫و سەعدی غەریب و حەمەی عەبۆل‬ ‫و ساڵێكیش لەگەڵ حەمە بچكۆل كە‬ ‫هەڵبژادەی سلێمانی لە دایكبووانی‬ ‫ساڵی (‪)1978‬م���ان هەبوو‪ ،‬چ وەك‬ ‫ئیداری چ وەك یاریدەردەری راهێنەر‬ ‫كارم كرددوە‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم كاتێك ب��واری راگەیاندنی‬ ‫وەرزشیم هەڵبژاردو بووم بە پەیامنێری‬ ‫وەرزش��ی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‬ ‫ئیتر لەو بوارە دووركەوتمەوە و خۆم‬

‫بۆ راگەیاندنی وەرزشی تەرخانكرد‪.‬‬ ‫جگە لەوەش من براكانم و پەیمانی‬ ‫خوشكیشم وەرزشكاربوون و نەورۆزی‬ ‫ب��رام ل��ەی��اری��ی ب��اس��ك��ەدا ب��ۆ یانەی‬ ‫سلێمانی یاریی كردووە‪ ،‬لەبواری تۆپی‬ ‫پێدا بۆ یانەی كرێكاران و لەتیپی‬ ‫تیشكۆ جێدەستی دیاربووە‪ ،‬پەیمانی‬ ‫خوشكیشم لە یاریی باسكەدا بۆ یانەی‬ ‫سلێمانی و هەڵبژاردەی سلێمانی یاریی‬ ‫كرددووەو ئێستاش لەیانەی ئەفرۆدێت‬ ‫راهێنەری باسكەیە و بەرزانی براشم‬ ‫بەهەمان شێوە‪.‬‬ ‫*لەكەیەوە وەك رۆژنامەنووسی‬ ‫وەرزشی كارت كردووە؟‬ ‫ب��واری رۆژنامەنووسی وەرزشیم‬ ‫لە ساڵی ‪-1992‬ەوە دەست پێدەكات‬ ‫هەروەك لەسەرەتاوە ئاماژەم پێكردو‬ ‫ل��ە رۆژن��ام��ەی ك��وردس��ت��ان��ی نوێوە‬ ‫ب��ووە تا ئەم ساتەش ب��ەردەوام��م و‬ ‫ئێستا ئەندامی دەستەی نووسەرانی‬ ‫رۆژنامەكەو سەرپەرشتیاری ستادیۆمم‪.‬‬ ‫* هەڵبژاردنی كاری ژنامەنووسیت‬ ‫چۆن ب��وو؟ چی هاندەرت بوو بۆ‬ ‫ئ��ەوەی ل��ەب��واری وەرزش��ی��دا كاری‬ ‫راگەیاندن بكەیت؟‬ ‫ من بەر لەوەی ببمە پەیامنێری‬‫وەرزش���ی كوردستانی ن��وێ و پێش‬ ‫راپەڕین و لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی‬ ‫و ئامادەییمەو حەزم لە خوێندنەوەو‬ ‫نووسین بووە‪ ،‬بەتایبەتیش خوێندنەوەی‬ ‫شیعری شاعیرانی كالسیكی كورد بۆ‬ ‫نموونە نالی و مەحوی و لەشاعیرە‬ ‫گەنجەكانی سااڵنی هەشتاكان وەك‬ ‫خواڵێخۆشبوو شێركۆ بێكەس و لەتیف‬ ‫هەڵمەت و هێمنی مهابادی و‪...‬‬ ‫هتد‪ ،‬خوێنەری بەردەوامی رۆژنامە‬ ‫وەرزشییەكانی ئەوسەردەمەش بووم‬ ‫كە بە عەرەبی دەردەچ���وون و ئەو‬ ‫گۆڤارو رۆژنامە كوردییانەش كە سااڵنی‬ ‫هەشتاكان هەبوون وەك هاوكاری و‬ ‫پاشكۆی عیراق و ئاسۆ و گۆڤارەكانی‬ ‫بەیان و رۆشنبیری و رۆژی كوردستان‬ ‫و ئەوانی تریش‪ .‬ئەوانە وایانكرد‬ ‫كاتێك ژمارە سفری كوردستانی نوێ‬ ‫دەرچ��وو‪ ،‬هەرئەو رۆژە نوسینگەی‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪45‬‬


‫نەجوا كەرەم دڵخۆشە‬

‫گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگی لوبنانی نەجوا كەرەم دڵخۆشی خۆی بە باڵوبوونەوەی كلیپە نوێیەكەی دەربڕی‪ ،‬گۆرانییە نوێیەكەی نەجوا‬ ‫ناوی(یما)یە‪ ،‬پاش باڵوبوونەوەی ئەو گۆرانییەی پێشوازییەكی زۆری لێكراو بووە پڕ بینەرترین كلیپ لەم ساڵدا‪ ،‬هەر بەو بۆنەیەوە نەجوا‬ ‫ئاماژەی بەوەكردووە سەركەوتن و پێشوازی زۆری ئەم گۆرانییەم هاندەر دەبێت كە بەردەوام كاری جوان و باش پێشكەش بكەم‪.‬‬

‫سلێمانی رۆژنامەكەم دۆزییەوە و لەو‬ ‫ساوە تائەم ساتە رۆژنامەكە بەشێكە‬ ‫لە ژیانم‪.‬‬ ‫*پێش ئ��ەوەی بچینەوە سەر‬ ‫پەیوەندیی تۆ و وەرزش و پیشەكەت‪،‬‬ ‫پرسیارێكی گشتیت لێ دەكەین‪ ،‬ئایا‬ ‫بارودۆخی ئەمڕۆی وەرزش چۆن‬ ‫و لەچ ئاستێكدا دەبینیت بەتایبەت‬ ‫لەشاری سلێمانی؟ پێت باشە چی‬ ‫بكرێت بۆ بواری وەرزش؟‬ ‫ وەرزش ل��ەب��ارو دۆخێكی‬‫باشدا نییەو زۆری��ش خ��راپ نییە‪،‬‬ ‫زۆری یانەكان و پەرتبوونی هێزی‬ ‫وەرزشكاران لەسەرتاسەری كوردستاندا‬ ‫هۆكاریكی خراپی وەرزشە‪ ،‬بۆنموونە‬ ‫لەشارێكی وەك سلێمانیدا كاردانەوەی‬ ‫خراپی لەسەر ئاستی وەرزش هەیە‪،‬‬ ‫راستە نابێت لەسلێمانیدا یەك یانە‬ ‫هەبێت‪ ،‬بەاڵم رەنگە ئەم شارە سێ‬ ‫یانە زیاتر هەڵنەگرێت‪ ،‬بەاڵم كە بوو‬ ‫بە ‪ 5‬یان ‪ 6‬یانە ئەوا وەرزشی ئەم‬ ‫شارە زیانی زۆر دەكات‪.‬‬ ‫جگەلەوە وەرزش���ی ئ��ەم شارە‬ ‫پێویستی بەوەیە گۆڕانكاریی ریشەیی‬ ‫لە كارەبەدەستانیدا بكرێت‪ ،‬سەرۆكی‬

‫‪46‬‬

‫یانەمان هەیە ئ��ام��ادەی یارییەكی‬ ‫یانەكەی نابێت‪ ،‬كارەبەدەستانی لیژنەی‬ ‫ئۆڵۆمپی و یەكێتییە وەرزشییەكان بە‬ ‫میزاج و گیانی یانە چێتی و تەنانەت‬ ‫شارچێتیش كاردەكەن‪ ،‬دارایی یانەكان‬ ‫و یارمەتیدانی دارایی یانەكان لەبەر‬ ‫دەمی كێشەیەكی گەورەدایە‪ ،‬یانە‬ ‫ب��ەس��واڵ و ساقە ب��ەڕێ��وە ناچێت‪،‬‬ ‫جگەلە چەند یانەیەكی كەم و دیار‬ ‫نەبێت‪ ،‬سەرجەم یانەكان ل��ەڕوی‬ ‫داراییەوە كێشەیان هەیە‪ ،‬زۆربەی‬ ‫ك��ارەب��ەدەس��ت��ان��ی وەرزش���ی رەنگە‬ ‫پ��ل��ەی ب��ااڵش��ی��ان ه��ەب��ێ��ت‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫هیچیان ب��ەدەس��ت نییەو زۆرج��ار‬ ‫لەالیەن جێگرەكەی ی��ان كەسێكی‬ ‫پلە نزمتریشەوە ئاڕاستە دەكرێت‪،‬‬ ‫ئەمانەو چەندان كێشەی تری وەرزشی‬ ‫ئەم واڵتە كەجێگەی داخن‪.‬‬ ‫* ك��اری راگەیاندن چی بەتۆ‬ ‫بەخشی؟‬ ‫ دنیایەكی پڕ لە جوانی پێ‬‫بەخشیم‪ ،‬ئەوەی پێبەخشیم لەگەڵ‬ ‫وش��ەی ج��وان و كەسانی رۆشنبیرو‬ ‫ئ��ەدی��ب و ن���ووس���ەرو ب��ەڕێ��زو‬ ‫خۆشەویست تێكەاڵو ببم‪ ،‬ئەوەم بۆ‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫رەخسا جیهانێكی تریش تاقی بكەمەوە‬ ‫لەژیانی رۆژان��ەو ئەزموونی ژیانی‬ ‫خۆمدا و بچمە ژیانێكی نوێی ترەوە‬ ‫كە پێشتر لە دوورەوە ئاشنای بووم‬ ‫ئەویش هەڵسوكەوتە لەگەڵ وشەو‬ ‫رۆژنامەو رۆشنبیران و نووسەرانداو‬ ‫زۆر ئ��ەزم��وون��ی جوانیشیان لێوە‬ ‫فێرببم‪.‬‬ ‫لە ئەنجامیشدا ب��واری وەرزش‬ ‫و كەسانی وەرزشكار و كەسایەتییە‬ ‫وەرزشییەكان لە نموونەی هەڵگورد‬ ‫عارفی رەحمەتی و عومەر محەمەد‬ ‫كەریمی رەحمەتی و كاك فایەقی‬ ‫قەساب و چەندانی تریش كە ئێستا‬ ‫لەژیاندان لە گەڵ كەسانی رۆشنبیرو‬ ‫شاعیر و نووسەر ورۆژنامەنووس لە‬ ‫ژیانی مندا ئاوێتەو تێكەاڵوی یەكتر‬ ‫ببن و بەشێكی زۆری یادگارییەكانی‬ ‫تەمەنی من دروستبكەن‪.‬‬ ‫*ئەوكەسەی كە ناتوانیت لەبواری‬ ‫رۆژنامەنووسیدا لەیادی بكەیت كێیە؟‬ ‫ كەسێكی زۆر خۆشەویست‪،‬‬‫ئەویش خواڵێخۆشبوو مامۆستا حەمە‬ ‫ن��وری تۆفیقە‪ .‬كاتێك ساڵی ‪1992‬‬ ‫ژمارە سفری كوردستانی نوێ كەوتە‬ ‫بازاڕاوە‪ ،‬وەك لەسەرەتاشەوە باسم‬ ‫ك��رد توانیم نووسینگەی سلێمانی‬ ‫بدۆزمەوە‪ ،‬كەچوومە نوسینگەكەو لە‬ ‫قاتی سێیەمی بینای عەلی نەمەڵی بوو‬ ‫لە شوقەیەكی دووژووریدا‪ ،‬كە چووم‪،‬‬ ‫ژوورەك���ەی مامۆستا حەمە نوری‬ ‫كەلێپرسراوی نووسنگەبوو بەرامبەر‬ ‫ژورەك���ەی مامۆستا مستەفا ساڵح‬ ‫كەریم بوو كە ئەم جێگری لێپرسراوی‬ ‫نووسینگە بوو‪ .‬خوالێخۆشبوو مامۆستا‬ ‫ح��ەم��ەن��ووری ب����ەڕووە خ���ۆش و‬ ‫پێشوازییە گەرمەكەیەوە بەخێرهاتنی‬ ‫ك��ردم‪ ،‬ئ��ەو پێشوازییەی ئ��ەو بوو‬ ‫بەهەنگاوی یەكەمم لەرۆژنامە نووسی‬ ‫وەرزشیدا‪.‬‬ ‫ب��ۆم��ێ��ژووش دەیڵێم ل��ەو دوو‬ ‫ژوورەی ئەوان كە تەنیا دوو مێزی‬ ‫تەنەكەو چەند كورسییەكی ئاسنی‬ ‫تیادابوو‪ ،‬چەندین كەسی رۆشنبیرو‬ ‫شاعیر و نووسەر لەوێ بوون لەوانە‬ ‫بەڕێزان حسێن عارف و خوالێخۆشبوو‬ ‫شێركۆ بێكەس و رەئ��وف بێگەردو‬ ‫یاسن بەرزنجی و هەڤاڵ ئەبوبەكرو‬ ‫ش��ێ��رزاد ح��س��ەن و چ��ەن��دان��ی تر‪.‬‬ ‫بۆیە لێرەدا هەقی خۆیەتی كە من‬

‫س��ەری رێ��زو وەف بۆگیانی پاكی‬ ‫مامۆستا حەمە نوری تۆفیق دابنەوێنم‬ ‫وهەرگیز لەیادم ناچێت بە مامۆستای‬ ‫یەكەمی خۆمی دەزانم‪.‬‬ ‫* پ��ڕۆژەت چییە بۆ ب��رەودان‬ ‫بە ستادیۆم‪ ،‬ئایا ژمارەی الپەڕەكان‬ ‫لەتەنها ‪ 4‬الپ����ەڕەدا گونجاوە‪،‬‬ ‫الپەڕەكان بەو ج��ۆرە گونجاوترن‬ ‫یاخود بەشێوازێكی دیكە؟‬ ‫ ئێمە لە كوردستانی نوێدا لە‬‫نیو الپەڕەوە دەستمان بەوەرزشكرد‪،‬‬ ‫كاتێك رۆژنامەكە ‪ 8‬الپ��ەڕە بووە‬ ‫الپەڕی ‪ 7‬بۆ وەرزش و ئاگادارییەكان‬ ‫و پاشماوەكان بوو‪ ،‬واتە كەمترین‬ ‫چانس بۆ وەرزش بوو‪ ،‬بەاڵم ئێستا‬ ‫پاشكۆیەكی رۆژان����ەی ه��ەی��ە بۆ‬ ‫وەرزش‪.‬‬ ‫ل��ەم كاتەشدا كەبەڕێزتان ئەم‬ ‫دیدارە لەگەڵ من دەكەن‪ ،‬بەرنامەی‬ ‫گ��ەش��ەپ��ێ��دان و پ��ێ��داچ��وون��ەوەو‬ ‫ئامادەكاریی ساڵی نوێ دەكەین بۆ‬ ‫رۆژنامەی كوردستانی نوێ‪ ،‬دیارە‬ ‫ئ��اوات��ی م��ن ئ��ەوەی��ە زی��ات��ر گەشە‬ ‫بەستادیۆم بدرێت‪ ،‬ب��ەاڵم ئەوەش‬ ‫لەدەستی دەس��ت��ەی ن��ووس��ەران و‬ ‫سكرتاریەتی نووسین و سەرنووسەر‬ ‫و دواج���ار ل��ێ��پ��رس��راوی مەكتەبی‬ ‫راگەیاندندایە كە ستادیۆم چی لێدێت‬ ‫و چۆن دەبێت‪.‬‬ ‫*لەگەڵ ئەوەی لەمیدیای بیستراوو‬ ‫بینراوەوە خەڵك تەماشای یارییەكان‬ ‫و بەدواداچوون بۆ ئەنجامەكان و‬ ‫یانەكان دەك��ەن‪ ،‬ئایا زەرورەت��ی‬ ‫رۆژن��ام��ە لەچیدایە بۆ خوێنەر‪،‬‬ ‫یان دەتانەوێت لەڕۆژنامەدا چی‬ ‫بەخوێنەر بڵێن‪ ،‬یاخود ئەو مەهامە‬ ‫چییە كە رۆژنامە دەیگەیەنێت و‬ ‫ماڵپەرو تەلەفزیۆنەكان لەتوانایاندا‬ ‫نییە؟‬ ‫ من پێم وایە مەهامی رۆژنامە‬‫وەرزشییەكان لەبەر خێرایی گەیاندنی‬ ‫هەواڵەكان لەرێگەی سەتەالیت و‬ ‫ئینتەرنێت و ئێستاش فەیسبوك و‬ ‫سەرجەم هۆكارەكانی ترەوە كەمتر‬ ‫كاری رۆژنامە وەرزشییەكان بێت‪،‬‬ ‫بەپێچەوانەوە خوێنەر ئەمڕۆ هێندەی‬ ‫راپ��ۆرت و لێكدانەوەو شیكاری و‬ ‫چاوپێكەوتن و زانیاریی لە رۆژنامە‬ ‫دەوێت‪ ،‬هێندە چاوەڕوانی ئەوە نییە‬ ‫رۆژنامەكان ئەنجامی یاریی پێ بڵێن‪.‬‬


‫ماچی لێوی یار یا مەی‪ -‬كامیان خۆشترە؟‬ ‫شێخ معتصم رەشید‬ ‫ی�������اران‪ ..‬ب���ۆ وەرام������ی ئ��ەم‬ ‫پرسیارە‪ ،‬روو لەكێ بكەین‪...‬؟ گەر‬ ‫روو لەجێژوانگەی عاشقانكەین‪،‬‬ ‫دەشێت چاوەڕێی شەوكەین‪ ،‬چونكە‬ ‫پەناگای عاشقانە ش��ەو‪...‬ل��ەب��ۆ ئەو‬ ‫خەڵوەتمانەڕێ تریفەی مانگەشەو‬ ‫چرایەكی روون و ئ��ارام��ە‪ .‬شنەی‬ ‫شەماڵی شەو مەحرەمە‪ ...‬هاوڕازە‪،‬‬ ‫ه��ەم پ��اس��ەوان��ە‪ ...‬نەرمە خ��ووڕەی‬ ‫ئاوی كانیاوێك گۆرانیبێژێكی دەنگ‬ ‫سازە‪ ،‬ئاگری دڵ لەوێ ئاگردانێكی پڕ‬ ‫لەپشكۆی گەشاوەی عەشقە‪ ،‬كەچی‬ ‫جەستە دەل��ەرزێ��ت‪ !...‬لەبەر چاوی‬ ‫خواو فریشتەكانی ئاسمان دووگمەی‬ ‫سینگ ت���رازاوە‪ ،‬گۆی مەمك سوور‬ ‫سوور هەڵگەڕاوە‪ ،‬درزی نێو مەمكان‬ ‫تك – تك عەتری لێئەتكێت‪ -‬دەست‬ ‫بە تاڵی ئەگریجەو زوڵفەوە ئااڵوە‪،‬‬ ‫دەم لەناو دەم دا‪ ،‬لێو وەبان لێودا‬ ‫ئەتوێنەوە‪..‬‬ ‫لەنەرمەی شيلەی ماچی لێوان‪،‬‬ ‫خواوەندی عەشتارو ڤینۆس و هووما‬ ‫خەبەریان دەب��ێ��ت��ەوە‪ ..‬لەبۆ قەدو‬ ‫حوورمەتی ئەو خیڵخانەی عەشقە‪،‬‬ ‫زەم���ەن دەس��ت��ەو ن���ەزەر وەس��ت��اوە‪،‬‬

‫نەشەو ئ��اوا دەبێت‪ ،‬نە مانگەشەو‬ ‫چ��راك��ەی كز دەك��ات و دڵ��ی نایەت‬ ‫خێڵی عاشقان بەجێی بێڵێت‪ ،‬هەسارەو‬ ‫ئەستێرەكانی ئاسمان نایانەوێت بڕۆنەوە‬ ‫جریوەجریویانە لەخۆشی سەیری ماچ‬ ‫و مووچی ئەو عاشقانە یەك بەگوێی‬ ‫یەكدا دەچرپێنن‪ ،‬سەرەتاتكێیانە‪...‬‬ ‫دیارە‪ ...‬دیارە الی ئاسمانیش هەروایە‪،‬‬ ‫لەخێڵخانەی عاشقان ب��ەوالوە‪ ،‬ژیان‬ ‫لەسەر زەوی دۆزەخێكی ساردو سڕو‬ ‫پڕ لەدڕندەو دەعباو جانەوەرە‪!...‬‬ ‫ك���ەوات���ە ن��اش��ێ��ت و ن��اك��رێ��ت‪،‬‬ ‫كارێكی ناپەزێرو ناجۆرە (حورمەتی‬ ‫خێڵخانەی عەشق ببەزێنین‪ ،‬بەم دەنگە‬ ‫ناسازەی خۆمان‪ ،‬ئەو دڵ��دارە رۆح‬ ‫پاكانە رابچڵەكێنین‪ ،‬تاكوو بپرسین‪:‬‬ ‫(ماچ خۆشترە یان نۆشینی مەی‪...‬؟‬ ‫ئاشكرایە عاشقان لێوڕێژیی شەرابی‬ ‫لێوی یەكترین‪ ،‬هەر بەو شەرابی لێوە‬ ‫مەست و سەرخۆشن‪ ،‬ئیدی كەی ئەوان‬ ‫ئ��ارەزووی نۆشینی مەێی كچی رەز‬ ‫دەكەن‪!...‬‬ ‫دەسا روو لەكێوكەین‪...‬؟ كۆڕی‬ ‫مەینۆشانیش‪ ،‬ه��ال��ەوێ‪ ،‬لەقەدپاڵی‬ ‫ئ��ەو چ��ی��ای��ەدا‪ ،‬ل��ەژێ��ر س��ای��ەی دارە‬

‫بەنێكدا‪ ،‬لەدەوری (گۆزەڵەی مەیەك)‬ ‫كۆڕیانبەستووە‪ ،‬هەریەكە بۆ خۆی‬ ‫لێوان لێوە پیاڵەكەی‪ ،‬لەگەڵ هەڵدانی‬ ‫ئەو بادە تاڵە‪ ،‬گۆرانی ئەڵێن مەینۆشی‬ ‫شیرین زوبانە دوایی كەمێك مەستی‪،‬‬ ‫خەیاڵ لەشەقەی باڵئەدات‪ ،‬دەفڕێت‪،‬‬ ‫مەینۆشی لەم دنیا بۆ گەنە پڕ لەدرۆ‬ ‫ژاوەژاوە دوور دەخاتەوە‪ ،‬خەیاڵ بۆ‬ ‫دنیایەكی ئ��ارام و ج��وان و پاك بێ‬ ‫درۆ دەیڕفێنێت‪ ...‬لەدوا پیاڵەدا‪ ...‬كە‬ ‫مەستی دەكشێت بەرەو بااڵ‪ ...‬پیاڵە)‬ ‫دەبێتە مەی‪ ...‬مەی دەبێتە پیاڵە‪....‬‬ ‫گریان و پێكەنین دەبنە یەك سیما‪....‬‬ ‫ج���وان و ئ��ەف��س��وون��اوی‪ ،‬وەك‬ ‫بزەی لێوی مۆنالیزا ئیتر ئاخۆ خۆشی‬ ‫و جوانی ژی��ان ل��ەچ شوێنێكی تردا‬ ‫بوونی هەبێت‪....‬؟ ئێمە لەچركەیەكدا‬ ‫لەدایكدەبین‪ ،‬چركەیەك دەگرین‪...‬‬ ‫چركەیەك پێدەكەنین‪...‬‬ ‫لەچركەیەكی لەناكاودا دەمرین‪...‬‬ ‫كەواتە ژیان چەند چركەیەكە‪ ،‬لەنێوان‬ ‫چ��رك��ەی ماچێكی ل��ێ��وداو چركەی‬ ‫نۆشینی قوومێك مەیدا ئ��ەوەی بۆ‬ ‫مرۆڤ دەمێنێتەوە هیچ نییە خەیری‬ ‫پەلكووتان و تێرنەبوون‪ ،‬درۆ و كوشتن‬

‫و نائومێدی و پەشیمانی نەبێت‪!...‬‬ ‫هەرچۆنێك بێت ئەم ژیانە دەسا با‬ ‫لەدرگای كۆشكی خەیاڵی دەروێشەكانی‬ ‫پیری موغان بدەین‪ ،‬بڕواناكەم درگامان‬ ‫لێنەكەنەوە‪ ...‬خۆمانین‪ ..‬ساڵوتان‬ ‫لێبێت‪ ...‬یاخوا ه��ەردەم‪ ...‬بەزمتان‬ ‫جەمبێت‪...‬‬ ‫هەی ئەهلی كەیف و ب��ادە‪....‬‬ ‫لەكن ئ��ێ��وەی ن��ەج��ی��ب��زادە‪ ،‬كامیان‬ ‫خۆشترە‪ .‬ماچی لێوی یار یا نۆشینی‬ ‫مەی‪...‬؟‬ ‫دەفەرموون لەگەڵمانا سەرو پیاڵە‬ ‫بنۆشین كاتێك كەمەستبوون‪ ،‬رەنگە‬ ‫ئەوسا بزانن كە كامیان خۆشترە‪.‬‬ ‫خاڵۆ گیان خاڵۆ‪ ،‬ئەمن بۆ خۆم‬ ‫چ���اوی خ���ووم���اری ی���ار رەه��ەن��دی‬ ‫مەیخانەیكردم‪ -‬ئەوا ئێستا لەسایەی‬ ‫ئەو چاوە خومارەدا ئالوودەی بادە‬ ‫نۆشینم‪ ...‬وەلێ ئێمەمانان كەسانێكی‬ ‫گۆشەگیرو الك��ەوت��ەی��ن‪ ،‬وەرام��ێ��ك‬ ‫ئەقڵگیر بێت لەالی ئێمە دەستناكەوێت‪،‬‬ ‫وا چاكە لە (نالی) لە (وەف��ای��ی) و‬ ‫(م��ەح��وی) بپرسین ئ��ەوان خاوەنی‬ ‫مەیخانەی دڵ و خێڵخانەی عەشقن‪...‬‬ ‫دوای دووع��اخ��وازی لەو چیایە شۆڕ‬ ‫ذمارة ( ‪ )24‬شوباتى ‪2014‬‬

‫‪47‬‬


‫شۆڕشەكەی شێخ مەحمود‪ ،‬لە دیدی حەمدییەوە‪،‬‬

‫لەچوارچێوەی چاالكییە ئەدەبییەكانی سنوری گەرمیاندا‪ ،‬لەم رۆژانەدا كۆڕێكی ئەدەبی بۆ «د‪.‬فەرهاد قادر كەریم» مامۆستای زمان‬ ‫و ئەدەبی كوردی لەزانكۆی گەرمیان رێكخرا‪ .‬لەم كۆڕەدا كە تایبەت بوو بە «شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید و شۆڕشەكەی لەدیدی‬ ‫حەمدیی شاعیرەوە» د‪.‬فەرهاد تیشكی خستەسەر ئەو دەقە شیعرییانەی كە لە روانگەی حەمدی‪-‬یەوە سەبارەت بە شۆڕشی شێخ مەحمود‬ ‫و خودی شێخ نوسراون‪ ،‬ژمارەیەكی زۆری خوێندكارانی ناوچەكەش ئامادەی كۆڕەكە بوون‪.‬‬ ‫بووینەوە بۆ پێدەشت لە (خاكووخۆڵ)‬ ‫ی ش��ارەزوورەوە لەسولێمانی و شێخ‬ ‫هەباس پیرمەسوور سەرچنارو شیوە‬ ‫س��وورەوە بەیاوەری یەكێكی شارەزا‬ ‫(رێگای) (ئەستەمبول)مان گرتەبەر‪...‬‬ ‫بێئەوەی قوومێك ئاو بخۆینەوە‪،‬‬ ‫ب��ۆ گۆڕستانەكەی (ئ��ەب��و ئەیووبی‬ ‫ئەنساری) تاوماندا‪ ...‬لەم گۆڕ بۆ ئەو‬ ‫گۆڕ‪ ،‬ئەمپەڕو ئەوپەڕی گۆڕستانەكەمان‬ ‫تەیكرد‪ ،‬تا گڵكۆی غەریب و سمبوڵی‬ ‫غوربەت و ئاوارەییمان دۆزییەوە‪،‬‬ ‫گڵكۆ بێ ن��ازەك��ەی ح��ەزرەت��ی (مال‬ ‫خدری نالی) (‪ )1856-1800‬دوای ساڵوو‬ ‫فاتیحا‪ ،‬وتمان‪ :‬قوربان لەخاك و خۆڵی‬ ‫ش��ارەزوور سولەیمانی و قەرەداغەوە‬ ‫هاتووین‪ ،‬س�ڵاوی (حەبیبە)مان بۆ‬ ‫هێناویت‪...‬‬ ‫ح��ەزرەت��ی (ن��ال��ی) م���ژدە بێت‬ ‫لەڕۆحی پاكت‪ ...‬ئێستا سولەیمانی‬ ‫لەسایەی گەنجینەی پڕ لەگەوهەرو‬ ‫دوڕەك�����ەی ئ���ێ���وەدا‪ ،‬پ��ای��ت��ەخ��ت و‬ ‫عەرشی رۆشنبیرانە‪ -‬ئێمەیش لەوێوە‬ ‫هاتووین بۆ وەرامی پرسیارێك پەنامان‬ ‫بەجەنابت هێناوە‪ ...‬ماچی لێو خۆشە‬ ‫یا نۆشینی مەی‪...‬؟‬ ‫ح���ەزرەت���ی ش��ەوێ��ك��ی ج��اران��ی‬ ‫سولەیمانی بیركەوتەوە فەرمووی‪:‬‬ ‫(م��ەك��ە ل��ۆم��ەی پ��ەش��ێ��وەی دڵ‪،‬‬ ‫كەئەمشەو)‬ ‫(پ���ەش���ێ���واوە‪ ،‬ل��ەب��ەر پ��ەرچ��ەم‬ ‫پەشێوان)‬ ‫(شەرابی لەعلی روممانی لە(نالی)‬ ‫(ح��ەرام��ە‪ ،‬بێ م��ەزەی ماچێكی‬ ‫لێوان)‬ ‫دوای فاتیحا و دوع���ا خ��وازی‬ ‫پشتاوپشت لەخزمەتی مەرەخەسبووین‪،‬‬ ‫وەلێ بەداخەوە دوودڵ بووین‪ ،‬كەوتینە‬ ‫گوومانەوە نەمانزانی الی ئەو زاتە‪،‬‬ ‫لەو دوانە كامیان خۆشترە‪ ...‬گەرچی‬ ‫زیارەتی گڵكۆكەی حەزرەتی (نالی)‬ ‫زیارەت و تەوافی كەعبەیەكە‪. ...‬‬ ‫لە(ئەستەمبول) گەڕاینەوە بەشارە‬ ‫نەسرەوتەكەی (ئامەد)د گوزەرمانكرد‬ ‫لەوێ وتیان‪ :‬بۆ ناڕۆن بۆ الی (وەفایی)‬ ‫بەگوێمانكردن‪ ...‬رێ��گ��ای (شنۆ)و‬ ‫(نەغەدە)مان بڕی‪ -‬گەیشتینە (واڵتی‬ ‫موكریان) كووچە بەكووچەی (ساباڵ)‬ ‫مان تەیكرد‪ ،‬هەواڵی (وەفایی)مان‬ ‫دەپرسی‪....‬‬ ‫لەكووچەیەكدا لەسەر بانیجەی‬ ‫باڵەخانەیەك تارمایی (شیرین)مان‬ ‫بەدیكرد‪ ،‬هەر شیرین خۆی بوو‪...‬‬ ‫(تاڵی ریشەی دڵ بەنووكی غەمزە دا‬

‫‪48‬‬

‫ئەدا‬ ‫(دەستی بۆ سەما دەبرد رووبەندی‬ ‫ماهی الدا)‬ ‫وەل��ێ تەشی نەدەرست‪ ،‬شیرین‬ ‫بەئینتیزار بوو‬ ‫ل��ەو مانگی ت��اب��ان��ەدا ه��ەواڵ��ی‬ ‫(وەفایی)مان پرسی كە زاریكردەوە‪:‬‬ ‫گووڵ و وەنەوشە باری‪...‬‬ ‫وتی‪ :‬دیارە ئەنگۆ بێ ئاگان چما‬ ‫نازانن ((حاجی میرزا عبدالرحیم‪-‬‬ ‫ناسراو بە وەفایی ‪ )1902-1844‬لەسێیەم‬ ‫جاردا كەچوو بۆ (حەج) ئیتر نەگەڕایەوە‬ ‫لەناو تاشە بەردە رەشەكانی حیجازدا‬ ‫سەری ناوەتەوە‪.‬‬ ‫نائومێدانە‪ -‬لەساباڵغەوە‪( -‬مهاباد)‬ ‫ب���ەرەو واڵت���ی حیجاز كەوتینەڕێ‬ ‫لەبیابانی وشك و پڕ لەسەرابا‪ ،‬لەدۆڵی‬ ‫پڕ لەدڕكوو داڵی عاكوواڵ لەكۆمەڵە‬ ‫بەردی رەشی هەڵگەڕاوا هەواڵی گۆڕی‬ ‫وەفاییمان دەپرسی‪ -‬دوای سۆراخێكی‬ ‫زۆر‪ ،‬لەتەنیشت تاشە بەردێكی رەش‬ ‫رەشی چیای (ئوحود)دا (وەفایی)مان‬ ‫دۆزی��ی��ەوە‪ ،‬تەنیا بەتەنیا راكشابوو‪،‬‬ ‫ب���ەردوو خۆڵی غەریبی لەئامێزی‬ ‫گرتبوو‪. ....‬‬ ‫دوای (س�ڵاو و فاتیحا) وتمان‪:‬‬ ‫شاسوارەكەی شیعری عەشق و ئەوین‪،‬‬ ‫الی (ش��ی��ری��ن) و (س���ارا) خانمەوە‬ ‫خاتووین‪ ،‬توبی تەشیەكەی (شیرین)‬ ‫ماچی لێو خۆشە‪ ،‬یا جامێك مەیی‬ ‫دەستی ساقی‪....‬؟ هەر كەماچی لێوی‬ ‫بیست‪ ،‬خۆڵ و بەردی گۆڕەكەی الداو‬ ‫هاتەگۆ‪...‬‬ ‫زایەڵەی دەنگی دەگەیشتە (كەعبە)‬ ‫دەیوت‪:‬‬ ‫(لێویی یاقووتی‪ ،‬ئەگەر قووتی‬ ‫رەوانی عاشقە‪...‬‬ ‫(پێم بڵێ‪ :‬وەجهی چییە‪ ،‬ئاگر‬ ‫لەئینسان ب��ەردەدا) دیاربوو تینووی‬ ‫قوومێك مەیی بوو‪ ،‬بێ پەردە گازی‬ ‫لەساقی كرد‪:‬‬ ‫(ساقی چ��اوت بنوێنە‪ ،‬زوه��دو‬ ‫تەقوام بسێنە‬ ‫(قوربانی جامێك مەی بێ هەموو‬ ‫صەوم و صەالتم‬ ‫ئ��ەوەن��دەی وت‪ ،‬تەواوینەكرد‪،‬‬ ‫سەری نایەوە‬ ‫دی���ارە (وەف��ای��ی) شوێنكەوتەی‬ ‫(نالی)یە‪ ،‬ئەمیش وەك��و ئەو (لێوی‬ ‫یاقووتی‪ ،‬هەم‪،‬‬ ‫((مەیی دەستی ساقی دەوێت‪..‬‬ ‫بەكۆڵێ ح��ەس��رەت��ەوە‪ ،‬ئەڵێم‪:‬‬ ‫ه���ەروەك حاڵی نالی (وەفایی)یش‬

‫طؤظاريَكى روناكبيريي طشتيية‬

‫دوور لەچاوی كیژە نیگا گەرمەكانی‬ ‫خاكی موكریان‪ ،‬لەبیابانی وەحشەت و‬ ‫غووربەتدا بەجێیانهێشت‪ ،‬بەرەو شاری‬ ‫عەشق و ئازادی بۆ سولێمانی هاتینەوە‪،‬‬ ‫خۆمان خستە (خانەقاكەی حەزرەتی‬ ‫(م��ەح��وی)ی��ەوە (كێلی گۆڕەكەیمان‬ ‫لەباوەشگرت) پاڕاینەوە‪( :‬حەزرەتی‬ ‫مەال محەمەدی) مەحوی ‪1906-1830‬‬ ‫(تووبی عەشقەكەی (لەیال) پێمان بڵێ‪:‬‬ ‫(كامیان خۆشترە‪...‬؟ لەگۆڕیشدا‬ ‫(ن�����اوی (ل����ەی��ل�ا‪( )...‬م���ەح���وی)‬ ‫رادەچڵەكێنێت‪ ...‬وایدەزانی (قیامەتە)‬ ‫وادەی (وەس��ڵ و لیقای) (لەیالیە‪...‬‬ ‫كەزانی ئێمەین‪ ،‬لەماچی لێوو نۆشینی‬ ‫مەی دەپرسین حەزرەتی فەرمووی‪:‬‬ ‫(كەبێ لێوی لەسەر لێوم بنێ‪،‬‬ ‫رووحم لەسەر لێوە‬ ‫(كەلێوی ال بەرێ‪ ،‬ئەلبەتە‪ ،‬رووحم‬ ‫دەردەچێ پێوە‬ ‫وەلێ‪ ،‬حەزرەتی نكووڵی لە بەهای‬ ‫(مەیی) ناكات و بۆیە فەرمووی‪:‬‬ ‫(بەنووری بادە كەشفی زوڵمەتی‬ ‫تەقوا نەكەم چی بكەم‬ ‫(بەشەمعێكی وەها چاری شەوێكی‬ ‫وا نەكەم چی بكەم‬ ‫‪ ...‬نەخێر‪ ..‬ی��اران ئێمە مانای‬ ‫بەئاسانی لەگەروو هەرومانای شیعری‬ ‫ئەم كەڵە شاعیرانە ناگەێن‪ ،‬بەندەی‬ ‫نەفام ئ��ەوەن��دە دەزان���م‪ ،‬كە ئ��ەوان‬ ‫بەدوو ئاگر سووتاون‪ ،‬ئاگری عەشقێكی‬ ‫مەجازی و جەستەیی و ئاگری عەشقێكی‬ ‫عیرفانی و ئیالهی‪.‬‬ ‫ئ��ەوان سوڵتانی عەشق و پیریی‬

‫م��ەی��خ��ان��ەن‪ ،‬ح���ەزرەت���ی سولێمان‬ ‫نین (‪ )923-963‬ب��ەر ل��ەزای��ن كە‬ ‫لەپێخەفەكەی شەویدا حەوت سەد ژن‬ ‫و كیژۆڵە بۆی رادەكشان كەچی هێشتا‬ ‫لەجەستەی نەرم و گەرمی ژنان تێر‬ ‫نەدەبوو‪!...‬‬ ‫بێ پ��ەروا لەكیژێك داوا دەكات‬ ‫بیخاتە ئامێزیەوە تێر ماچی كات بەو‬ ‫كیژەی دەوت‪:‬‬ ‫(ماچی خۆشەویستی لە(مەی)‬ ‫(خۆشترە) دیارە حەزرەتی (سولێمان)‬ ‫بەپێچەوانەی شاعیری بەناوبانگی‬ ‫ئێران لەدنیا دەیڕوانی‪ ...‬خواجە حافز‬ ‫دەفەرموێ‪:‬‬ ‫(مەی نۆشین لەماچی لێوی كیژان‬ ‫خۆشترە‪)...‬‬ ‫ئیدی نازانم‪ ،‬خێڵی عاشقان بۆ‬ ‫خواجە حافزی شیرازی‬ ‫وەرام��ی��ان چییە‪ ...‬ئ��ەی ئاخۆ‬ ‫مەینۆشان بە‬ ‫حەزرەتی (سولێمان) چی ئەڵێن‪...‬؟‬ ‫وەل���ێ ل��ەن��ێ��وان (س��ول��ێ��م��ان) و‬ ‫(شیرازیدا) سوڵتانی شعری كالسیكی‬ ‫ك��وردی حەزرەتی نالی خاڵی راستی‬ ‫پێكاوە‪ ،‬ترازاوەكەی چاك راگرتووە‪:‬‬ ‫كە ماچی لێوی یار بەبێ نۆشینی مەی‬ ‫حەرامكردووە‪.‬‬ ‫دەس��ا ئ��ازی��زان‪ ،‬ئەمیان ب��ێ یا‬ ‫ئەویان‪...‬‬ ‫بۆخاتری پیری تەریقەت چ ماچ و‬ ‫چ مەی بێ‬ ‫نۆشی گیانتان بێ‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.