62_

Page 44

‫‪44‬‬

‫سەبارەت بە كۆمەڵەی رەنجدەران و‬ ‫‪ ..‬شێواندنی مێژوو‬ ‫لەنێوان من و كاك ئاوات عەبدولغەفوردا‬

‫ئەشــرەف تاڵەبـانی‬

‫لەژمارە (‪)60‬ی گۆڤاری وااڵپرێس‪-‬دا‪،‬‬ ‫كاك ئاوات عەبدولغەفور‪ ،‬وتارێكی نووسیبوو‬ ‫لەژێر ن��اوی «م��ێ��ژووی كۆمەڵە لەبەردەم‬ ‫شێواندن ‌و بێ‌ ویژدانیدا» لەو نووسینەدا‬ ‫قسە لەسەر ئەو چاوپێكەوتنەی من دەكات‬ ‫كە لەگەڵم كرابوو بۆ ناو كتێبی «كۆمەڵە لە‬ ‫سێدارەوە بەرەو راپەڕین» لەبری ئەوەی بە‬ ‫قەولی خۆی هەڵەكانم بۆ راست بكاتەوە‪،‬‬ ‫كەچی خۆی كەوتۆتە هەڵەی مێژووییەوە‪.‬‬ ‫لەپێناوی ئەوەی راستییەكان ئەوەندەیتر‬ ‫نەشێوێندرێن لە ژمارە (‪)61‬ی هەمان گۆڤاردا‬ ‫وەاڵمێكم دای��ەوەو نا راستییەكانم راست‬ ‫كردەوە‪ ،‬بەاڵم هەر لە هەمان ژمارەدا (‪)61‬‬ ‫دیسانەوە مێژوو دەشێوێنێت و جارێكیتر‬ ‫ناچار بەوەی كردم قسەی خۆم بكەمەوە‪..‬‬ ‫بۆ ئەوەی كاك كاك ئاوات لەفۆبیا رزگاری‬ ‫ببێت‪ ،‬ئاماژە بۆ پێنج كتێب دەكەم كە لەم‬ ‫سااڵنەی دواییدا بە چاپ گەیەندراون كە‬ ‫ئەو پێنج نووسەرەش تێكۆشەری سەردەمی‬ ‫س��ەرەت��ای دروستبوونی «ك��ۆم��ەڵ��ە»ن ئەو‬ ‫پێنج نووسەرە كە كاتێك دێنەسەر ملمالنێی‬ ‫گروپی عێراقی‪ -‬كوردستانی ناوی من وەك‬ ‫ئەندامێكی سەرەكی رێكخستنەكانی كۆمەڵە لە‬ ‫ساڵی (‪ 1970‬ــ ‪ )1971‬باس دەكەن‪.‬‬ ‫ك��اك ئ��اوات لەبری ئ��ەوەی هەڵەكانی‬ ‫راست بكاتەوەو جارێكیتر بابەتیانە مێژوو‬ ‫بنووسێتەوە‪ ،‬بەهەناسە‌و لۆژیكی سەرەتای‬ ‫ملمالنێی ئ��ەم دوو گروپە خ��ۆی تووشی‬ ‫كۆمەڵێك هەڵەی ت��ازەك��ردووە‪ .‬بۆ ئەوەی‬ ‫خوێنەری خۆشەویست سەری رووداوەكانی‬ ‫لـێ‌ ون نەبێت‪ ،‬من بە چەند خاڵێكی كورت‬ ‫وەاڵمی نووسینەكەی كاك ئاوات دەدەمەوە‬ ‫كە ل��ەژم��ارە (‪)61‬ی گۆڤاری وااڵپ��رێ��س‪-‬ی‬ ‫ئازیزدا دووبارەی كردۆتەوە‪..‬‬

‫‪No. 62 June. 2013 4th years‬‬

‫كاك ئاوات لەالپەڕە (‪)16‬ی ئەم گۆڤارەدا‬ ‫دەنووسێت‪(:‬ژیانی سیاسی ‌و رێكخراوەیی‬ ‫ئەشرەف تاڵەبانی كە كوردستانی بوونی‬ ‫كۆمەڵەی قبوڵ نەبوو لەگەڵ برادەرەكانیدا‬ ‫بەهەمووی یەك هەفتە ب��ووە) وات��ە كاك‬ ‫ئاوات ئەم جارەیان نەك هەر خۆم بەڵكو ئەو‬ ‫چواردە ئەندامەی كە لەناو «كۆمەڵە»دا‪ ،‬بووین‬ ‫‌و هەمووشمان لەیەك مێژوودا كۆمەڵەمان‬ ‫بەجێهێشت زەڕب��ی سفر دەك��ات‪ .‬چ��واردە‬ ‫كەس لەیەك هەفتەدا كۆمەڵە بەجێبهێڵن ‌و‬ ‫لەڕێكخستن بچنەدەرەوەو ببن بەئەندامی‬ ‫رێكخراوێكی سیاسی نهێنی‪ ،‬دەبێت لەسەری‬ ‫رابوەسترێت!‬ ‫پێمباشە ئاماژە بە چاوپێكەوتنی كاك فوئاد‬ ‫قەرەداغی بكەم كە لە كتێبی «لەسێدارە بەرەو‬ ‫راپەڕین»و لەالپەڕە (‪)153‬دا‪ ،‬نووسیوێتی‪(:‬ئێمە‬ ‫لە سەرەتای دروستبوونی كۆمەڵەوە واتە لە‬ ‫ساڵی «‪ 1970‬تا ئابی ‪ »1971‬لەڕێكخستنەكانی‬ ‫كۆمەڵەدا بووین) كاك ئاوات لە شوێنێكی تری‬ ‫ئەو نووسینەدا دەڵێت‪(:‬هەرگیز خاڵە شیهاب‬ ‫لێپرسراوی ئەشرەف نەبووە‌و بگرە نەشی‬ ‫ناسیوە) بەاڵم هەر دوای ئەوە دەڵێت‪(:‬خاڵە‬ ‫شیهاب پەیوەندی بە ش��اری سلێمانیەوە‬ ‫لەڕێگەی شەهید ئارام ‌و بەندەوە كرد نەك‬ ‫ئەشرەف تاڵەبانی‪ ،‬چونكە دەیزانی ئەشرەف‬ ‫عێراقییە) ك��اك ف��ەرەی��دون عەبدولقادر‬ ‫ل��ەالپ��ەڕەی (‪)83‬ی كتێبی «ل��ە س��ێ��دارەوە‬ ‫بەرەو راپەڕین» دەنووسێت‪(:‬ئیتر بەرە بەرە‬ ‫هاتینە سەر ئەوەی چاالكی خۆمان لەبەغداوە‬ ‫بگوێزینەوە بۆ شارەكانی تر ئیتر كاك شیهاب‬ ‫سەرپەرشتی رێكخستنەكانی سلێمانی كەوتە‬ ‫ئەستۆ) وات��ا ئ��ەم سااڵنەی باسی دەك��ەم‪،‬‬ ‫خاڵە شیهاب لێپرسراوی سلێمانی بوو منیشی‬ ‫ناسیوە‌و لەمیانەی ئەم گفتوگۆیانەدا منی بۆ‬ ‫دەركەوت كە من عێراقیانە بیر دەكەمەوە‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.