Awene 623

Page 14

‫‪14‬‬

‫)‪ )623‬سێشه‌ممه ‪2018/5/1‬‬

‫بەساغی‬ ‫یەتەوە؟‬

‫دالوەر عەلی کەریم‬

‫* تۆ بڵێی ئەمجارە بەساغی بێتەوە‪.‬‬ ‫* بۆ من ئەزانم باس���ی چی ئەکەیت‪ ،‬بەناشکوری‬ ‫نەبێت قسەکانت ئەڵێ مەتەڵە‪.‬‬ ‫* مەت���ەڵ نیە کاک���ە تۆ تێناگەی‪ ،‬خۆ باس���ی‬ ‫ساروخت بۆ ناکەم‪.‬‬ ‫* ئیستا ئەزانم ئەڵێی چیی‪ ،‬ساروخەکانی تڕامپ‬ ‫کە نای بە‌س���وریاوە بایی سەد ملیۆن دۆالر زیاتر‬ ‫بوو‪ ،‬کەچی ئەڵێن سێ کەس بریندار بون‪.‬‬ ‫* ئاخ���ر ئاوا لە‌مەس���ەلەکان ئەگەیت بۆیە حاڵی‬ ‫هینمان جوانە‪.‬‬ ‫* برام بیکە لە‌ڕێی خوادا من باسی ئەم داماویەی‬ ‫الی خۆمان ئەکەم‪.‬‬ ‫* کام داماویە نەگریس‬ ‫* هەڵبژاردن‪.‬‬ ‫* ئێ جا چیەتی عاللعال ئەڕوا‪.‬‬ ‫* کورە چۆن چیەتی؟‬ ‫* فەرموو بزانم ش���رۆڤەی جەنابت چیە لەس���ەر‬ ‫ئەم مەسەلەیە‪.‬‬ ‫* پێم���ان رامەبوێرە کوڕی ب���اش‪ .‬بەاڵم ئەڵێم‪.‬‬ ‫هەمو جارێ حیزب بە‌سەاڵمەتی نایەتەوە‪.‬‬ ‫* لە‌کوێ نایەتەوە‪ ،‬خۆ نەچون بۆ جەبهە‪.‬‬ ‫* جەبهەی چی‪ ،‬ئەمانە ئەهلێ شەڕ نین‪ ،‬کاکە‬ ‫نەت دی لە‌شەڕا چۆن قوچانیان‪.‬‬ ‫*هەتی���و ت���ۆ ئەڵێی کورد نیت جوان س���ەیری‬ ‫ش���تەکە ناکەیت‪ ،‬نەت بیستوە ئەڵێن گۆزە هەمو‬ ‫جارێ بە‌ساغی لە‌کانی نایەتەوە‬ ‫* ئێستا تێگەشتم‬ ‫* ش���وکر ب���ۆ خ���وا‌و ب���ۆ هەڵب���ژاردن کە تێ‬ ‫گەشتیت‪.‬‬ ‫* هێج���گار وا دەبەنگ نیم ئینج���ا با من تۆ تێ‬ ‫بگەیەنم‪.‬‬ ‫* ئادەی فەرمو بە‌قوربانی کوڕبم تێم گەیەنە‪.‬‬ ‫* قوربان ع���ەرزی برای خۆم بکەم مەبەس���تت‬ ‫ئەوەیە هەندێ عیزب لەم ئینتیخاباتەدا دەستیان‬ ‫لە‌بنی هەمانەکەوە دەرئەچێ‪.‬‬ ‫* جاڕی حیزب نەك عیزب‪.‬‬ ‫* واز لە‌وەی���ان بێنە ئەوە زاراوەیە‪ ،‬بەاڵم دڵنیام‬ ‫ئەمجارە حیزب هەیە بە‌ساغی لە‌کانی نایەتەوە‪.‬‬ ‫* کانی چێ‌و عیزبی چی‪.‬‬ ‫* خوا بەزیادی نەکا ئاوا تێگەشتی‪.‬‬ ‫* کاکە با بۆت بکەم بە‌کوردی‪ .‬حیزب هەیە میلەت‬ ‫زۆر لێێ پەس���تە‪ ،‬ئەوا بە‌ساغی لەم هەڵبژاردنەدا‬ ‫سەالمەت دەرناچێ‌و ئیلەاڵ‌و بڕایەوە‪ ،‬تێگەشتی؟‬ ‫* بەڵێ جەنابی سیاسەتمەدار حاڵی بوم‪.‬‬

‫بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن‬ ‫گوزارش بێت له‌ڕای‌‬ ‫جه‌ماوه‌ر‬ ‫دارا ره‌شید*‬ ‫نه‌بون���ی‌ هه‌ڵبژاردن نه‌بونی‌ دیموكراس���یه‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫پێچه‌وانه‌كه‌ی‌ وا نیه‌‪ ،‬هه‌روه‌ك چۆن هه‌رچی‌ سمێلی‌‬ ‫س���ور بو هه‌مزه‌ ئاغانیه‌‪ ،‬به‌هه‌مان ش���ێوه‌ش هه‌مو‬ ‫ئ���ه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی‌ ك���ه‌ ئه‌نجامده‌درێت دیموكراتی‌‬ ‫نیه‌‪ ،‬چونكه‌ ده‌س���ه‌اڵتداران چه‌نده‌ها ریگه‌و شێوازو‬ ‫هۆكاری���ان داهێن���اوه‌ ب���و گۆڕین���ی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌‬ ‫هه‌ڵبژاردن تا گه‌ش���تونه‌ته‌ ئاس���تی‌ ته‌كنولوجیای‌‬ ‫ته‌زویر‪ ،‬به‌مه‌به‌س���تی‌ یاریكردن بە‌ویست‌و خواستی‌‬ ‫گه‌ل‌و به‌الڕێدابردنی‌‪ ،‬بۆ گه‌ش���تن به‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌‬ ‫خوی���ان ده‌یانه‌وێ‌‌و پێچه‌وانه‌ی‌ ویس���تی‌ جه‌ماوه‌رو‬ ‫ئامانجی‌ هه‌ڵبژاردنه‌‪.‬‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن گوزارشبێت له‌ڕای‌ جه‌ماوه‌ر‬ ‫ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێكی‌ تێدابێت‪ ،‬یه‌كێك له‌ومه‌رجانه‌‬ ‫ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردن به‌ش���ێوه‌ی‌ خوالوبێت‪،‬‬ ‫واته‌ بە‌یاس���ا كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری‌ بكرێ‌ نه‌ك‬ ‫حزب‌و الیه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌پێێ‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان‬ ‫ی���ار ‌ی كه‌ن‌و دیاری‌ كه‌ن‪ ،‬چونك���ه‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردن‬ ‫كاریگه‌ری‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌س���ه‌ر هه‌ڵكشان‌و داكشانی‌‬ ‫رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كان‪.‬‬ ‫ئه‌نجامدان���ی‌ هه‌ڵب���ژاردن له‌كاتی‌ خوی���دا هێنده‌‬ ‫گرنگه‌ بە‌مه‌بده‌ئێكی‌ ده‌ستوری‌ دانراوه‌‪ ،‬زیاد له‌مه‌ش‬ ‫ده‌ستوری‌ زۆربه‌ی‌ واڵتان ئه‌م مه‌بده‌ئه‌ی‌ پاراستوه‌‪،‬‬ ‫ده‌س���توری‌ عێراقیش جه‌ختی‌ كردوه‌ته‌وه‌ له‌س���ه‌ر‬ ‫خوالوی‌ هه‌ڵب���ژاردن ئه‌ویش به‌دیاری‌ كردنی‌ ماوه‌ی‌‬ ‫په‌رله‌مان بە‌چوارس���اڵ‪ ،‬واته‌ هه‌رچوارس���اڵ جارێ‌‬ ‫ده‌بێ‌ خولێك ته‌واو بێت‌و هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه‌‪.‬‬ ‫گرنگ���ی‌ مه‌بده‌ئی‌ خوالوی‌ هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه‌ كه‌‬ ‫به‌هێزترین دڵنیاییه‌ بۆ به‌ده‌س���تهێنانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌‬ ‫هه‌ڵب���ژاردن‪ ،‬چونك���ه‌ په‌رله‌مانت���ار ده‌زانی‌ ماوه‌ی‌‬ ‫په‌رله‌مانتاریه‌ك���ه‌ی‌ دی���اری‌ ك���راوه‌ بە‌چوارس���اڵ‪،‬‬ ‫ئه‌گ���ه‌ر بیه‌وێ‌ خ���ۆی‌ هه‌ڵبژیرێته‌وه‌ ك���ه‌ زۆربه‌یان‬ ‫ده‌یانه‌وێ‌‪ ،‬ده‌بێ‌ ره‌زامه‌ن���دی‌ جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ران‬ ‫به‌ده‌س���تبێنێ‌‌و دورب���ێ‌ له‌هه‌ژمون���ی‌ ده‌س���ه‌اڵتی‌‬ ‫جێبه‌جێكردن‌و حزبی‌ ده‌س���ه‌اڵت‪ .‬دواجار ده‌گه‌ینه‌‬ ‫چاودێری‌ جه‌ماوه‌ر له‌س���ه‌ر په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانیش‬ ‫له‌سه‌ر ده‌س���ه‌اڵتی‌ جێبه‌جێكردن‪ ،‬ئه‌وكات ده‌توانین‬ ‫بڵێین هه‌ڵبژاردنه‌كانمان دیموكراتیه‌و گوزارشه‌ له‌ڕای‌‬ ‫جه‌ماوه‌رو ده‌س���ه‌اڵتی‌ گه‌له‌ بۆ گ���ه‌ل‪ .‬ره‌نگبێ‌ هه‌ر‬ ‫له‌به‌ر ئه‌مه‌ بێ‌ كه‌ له‌كوردس���تان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی‌‬ ‫خۆیدا ئه‌نجام نادرێ‌‪ .‬بێ به‌رگییه‌ عیلله‌ت كه‌ هه‌تیو‬ ‫مه‌یلی‌ هه‌تاوه‌‪.‬‬ ‫*ماجستیر ـ یاسای‌ گشتی‌‬

‫كورد‌و دیموكراتی‌‌و هه‌ڵبژاردن‬ ‫سه‌باحی‌ غالیب‬ ‫له‌ گه‌لێ����ك واڵتی‌ جیهاندا بە‌تایبه‌ت����ی‌ له‌ئه‌مێریكا‪،‬‬ ‫ئه‌وروپ����ای‌ رۆژئاوا‪ ،‬چه‌ن����د واڵتێكی����ش له‌ئه‌وروپای‌‬ ‫رۆژهه‌اڵت‪ ،‬ئیس����رائیل‪ ،‬یاب����ان‌و هندس����تان‪ ،‬بە‌پله‌ی‌‬ ‫جیاواز‪ ،‬دیموكراتی‌ س����ه‌رپێ‌ كه‌وت����ووه‌‌و بۆته‌ دیارده‌‬ ‫له‌سیس����ته‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی����دا‪ ،‬بە‌مانایه‌ك����ی‌ دیكه‌‬ ‫دیموكرات����ی‌ مه‌س����ه‌له‌یه‌كی‌ س����ه‌ره‌كییه‌ له‌به‌رنامه‌ی‌‬ ‫سیاسی‌‌و كۆمه‌اڵیه‌تی‌ ئه‌و واڵتانه‌‪ .‬هه‌ڵبه‌ت دیموكراتی‌‬ ‫ته‌نیا ش����ێوازێكی‌ په‌یڕه‌وكراو نیی����ه‌ یا ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ر‬ ‫له‌سه‌ر زار بێ‌‌و بانگه‌شه‌ی‌ بۆ بكرێ‌‪ ،‬ئه‌گه‌ر دیموكراتی‌‬ ‫له‌و تێگه‌یش����تنه‌ س����اكار‌و باس‌و وتنه‌وه‌یه‌ تێنه‌په‌ڕێ‌‌و‬ ‫نه‌بێت����ه‌ بناغه‌یه‌كی‌ س����ه‌ره‌كی‌ به‌ه����ای‌ كۆمه‌اڵیه‌تی‌‌و‬ ‫له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بە‌ش����ێوه‌ی‌ كولتوور باڵونه‌بێته‌وه‌‪ ،‬ئه‌وه‌‬ ‫بایه‌خ����ی‌ بۆ په‌یدا نابێ‌‪ ،‬كاریش به‌و ش����ێوه‌یه‌ بێ‌‪ ،‬نه‌‬ ‫هه‌ڵبژاردن نرخێكی‌ ده‌بێ‌ نه‌ نوێنه‌ران‌و په‌رله‌مان‪ .‬بۆیه‌‬ ‫به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌و حیزبانه‌ی‌ له‌مه‌یدانه‌كه‌دان ده‌بێ‌‬ ‫باوه‌ڕیان بە‌دیموكراتی‌ هه‌بێ‌‪ ،‬له‌وێو‌ه ده‌ش����ێ‌ هه‌نگاوی‌‬ ‫یه‌كه‌م‌و سه‌ره‌كی‌ بۆ بە‌دیموكراتیكردن ‌ی كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌وجا‬ ‫سیسته‌م بهاوێژرێ‌‪.‬‬ ‫بۆ سه‌رهه‌ڵدان‌و ده‌ركه‌وتن‌و كارپێكردنی‌ دیموكراتی‌‬ ‫چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ گۆڕانكاری‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا پێویستن‪،‬‬ ‫یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌‪ ،‬ده‌بێ‌ حیزب‌و تاكی‌ كورد ده‌رباره‌ی‌‬ ‫مانا‌و بایه‌خی‌ دیموكراتی‌ رێكبكه‌ون‪ ،‬هه‌موو وا بزانن كه‌‬ ‫دیموكراتی‌ كارێكی‌ سه‌خته‌‪ ،‬سه‌ختێكه‌ی‌ له‌دوو الوه‌یه‌‪،‬‬ ‫یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ ك����ه‌ بە‌بڕیارێك‌و له‌خاڵێكی‌ تایبه‌تی‌‬ ‫ش����وێن‌و كاتێكدا په‌یدا نابێ‌‪ ،‬ئ����ه‌و ‌ی دیكه‌یان ئه‌وه‌یه‌‬ ‫كه‌ دیموكرات����ی‌ پرۆس����ه‌یه‌كی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كرداری‌‌و‬ ‫جێبه‌جێكردنی‌ درێژخایه‌نه‌‪ ،‬زه‌مینه‌س����ازی‌‌و كه‌ش����ی‌‬ ‫ئاماده‌ك����راوی‌ ده‌وێ‌ تا تێیدا په‌یدا بێ‌‪ ،‬گه‌ش����ه‌ بكا‌و‬ ‫ئه‌نجام بدرێ‌‪ .‬مه‌س����ه‌له‌ی‌ دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌‬ ‫خودی‌ حیزب باوه‌ڕی‌ بە‌دیموكراتی‌ هه‌بێ‌‌و له‌ناو خۆیدا‬ ‫بۆ هه‌ڵبژاردن����ی‌ ئۆرگانه‌كانی‌ پیاده‌ی‌ بكا‪ ،‬په‌یڕه‌وێكی‌‬ ‫ناوخۆی‌ هه‌بێ‌ بە‌یه‌كس����انی‌ ماف‌و ئه‌ركی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌‬ ‫بە‌پێیی‌ پابه‌ندبوون بە‌بنه‌ما بیرۆكه‌یی‌‌و ره‌وشتییه‌كانی‌‬ ‫حیزب مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ����دا بكرێ‌‪ ،‬بۆ ئه‌رك‌و خزمه‌تی‌‬ ‫گۆمه‌ڵگه‌ خۆیان‌و جه‌ماوه‌ر س����ازبكه‌ن‪ ،‬دوور له‌توند‌و‬ ‫تی����ژی‌‪ ،‬ئه‌ندامان‌و خه‌ڵك په‌روه‌رده‌ بكه‌ن‪ .‬س����ێیه‌م‪،‬‬ ‫دیموكراتی‌ رێككه‌وتنی‌ زۆرینه‌یه‌ له‌سه‌ر كێ‌‌و چۆن‌و بۆ‬ ‫فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌ ده‌كا؟ واتا زۆرینه‌ی‌ حیزبێك یا چه‌ند‬ ‫حیزبێك له‌په‌رله‌مان����دا‪ ،‬حكومه‌ت داده‌مه‌زرێنێ‌‪ ،‬ئه‌وی‌‬ ‫دیكه‌ ده‌بێته‌ موعاره‌زه‌یه‌كی‌ ده‌ستووری‌‌و بە‌پێی‌ رێنمایی‌‬ ‫قانوون ‌ی ئه‌رك‌و كاره‌كانی‌ دیاری‌ ده‌كرێ‌‪ ،‬ئه‌م بابه‌تانه‌‬ ‫بوونه‌ته‌ بنه‌ما له‌سیسته‌می‌ واڵتانی‌ دیموكراتدا‪ ،‬به‌اڵم الی‌‬ ‫ئێمه‌ مه‌سه‌له‌ك ‌ه ئه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك‬ ‫چه‌نده‌ باشیش بێ‌‪ ،‬به‌شی‌ خۆی‌ به‌ربه‌ره‌كانی‌ ده‌كرێ‌‪،‬‬ ‫زۆربه‌ی‌ كاتیش سه‌رده‌كێش����ێ‌ ب����ۆ رق‪ ،‬تۆڵه‌‌و ئاژاوه‌‪،‬‬

‫دی����اره‌ ئه‌مه‌ زیاتر بۆ بۆچوون‌و لێكدانه‌وه‌ی‌ كه‌س����انی‌‬ ‫بە‌ده‌س����ه‌اڵتی‌ ناو حیزب ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‪ ،‬به‌الی‌ ئه‌وانه‌و‌ه‬ ‫ئاس����ان نییه‌ له‌هێز‌و ده‌س����ه‌اڵته‌وه‌‪ ،‬له‌خه‌ڵك به‌دواوه‌‌و‬ ‫كاروانی‌ ترومبیل له‌پش����ته‌وه‌‪ ،‬خۆیان بە‌بێ‌ ده‌سه‌اڵت‌و‬ ‫كه‌م هێز ببینن‪ ،‬كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‬ ‫بۆ الوازی‌ كه‌سێتی‌ لێپرسراوه‌ بە‌ده‌سه‌اڵته‌كان‪.‬‬ ‫له‌ ناوه‌ڕاس����تی‌ هه‌شتاكانی‌ س����ه‌ده‌ی‌ پێشوو‪ ،‬زۆر‬ ‫له‌سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌م حیزب‌و ئه‌و حیزب له‌پێش من‌و دوای‌‬ ‫من گه‌یش����تنه‌ له‌نده‌ن‪ ،‬له‌دانیشتن‌و باوه‌ڕ گۆڕینه‌وه‌دا‪،‬‬ ‫جارێ����ك ع����ه‌رزی‌ یه‌كێكیانم كرد‪ ،‬ئ����ه‌رێ‌ كاكه‌ ره‌نگه‌‬ ‫بە‌كاغه‌ز‌و راسپارده‌ی‌ جه‌نابت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك چووبنه‌‬ ‫شاخه‌كانی‌ باشووری‌ كوردس����تان بۆ پێشمه‌رگایه‌تی‌‪،‬‬ ‫به‌الی‌ منه‌وه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌وانه‌ت به‌جێنه‌هێش����تایه‌‌و وه‌ك‬ ‫ئه‌ركێكی‌ ئه‌خالقی‌ له‌گه‌ڵیاندا بمابایته‌وه‌‪ ،‬كه‌ هاتوشیته‌‬ ‫ئێره‌ ئیدی‌ ده‌س����ت له‌حیزبایه‌تی‌ هه‌ڵگره‌‪ ،‬پێویس����ت‬ ‫ن����اكا لێره‌ تێهه‌ڵچیته‌وه‌‪ ،‬له‌وه‌اڵمدا عه‌رزی‌ كردم‪ :‬ئه‌وه‌‬ ‫مه‌گ����ه‌ر هه‌ر بە‌تۆ بكرێ‌‪ ،‬چونكه‌ واز له‌حیزبایه‌تی‌ بێنم‬ ‫ده‌یان تاوانی‌ سیخوڕی‌‌و پیاوی‌ ئه‌م واڵت‌و ئه‌و واڵتم بۆ‬ ‫هه‌ڵده‌به‌ستن‪ ،‬جارێ‌ له‌ناو كورد وای‌ لێنه‌هاتووه‌ بە‌بێ‌‬ ‫ده‌سه‌اڵت رێز له‌یه‌كێك بگیرێ‌ مه‌گه‌ر بە‌ده‌گمه‌ن‪.‬‬ ‫هاوین���� ‌ی ‪ 1985‬بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كوردس����تان چوومه‌‬ ‫دیمه‌ش����ق‪ ،‬له‌هۆتێل ش����ام له‌گه‌ڵ س����كرتێری‌ گشتی‌‬ ‫حیزبێك����ی‌ كوردس����تان یه‌كدیمان بین����ی‌‪ ،‬براده‌رێكی‌‬ ‫دیكه‌ش����مان له‌گ����ه‌ڵ بوو‪ ،‬ب����ه‌دوای‌ چ����اك‌و چۆنی‌‪،‬‬ ‫ب����ۆ دوو كار تۆزێك ستایش����ی‌ كردم‪ ،‬ئ����ه‌و كات تازه‌‬ ‫كتێبە‌نایابه‌كه‌ی‌ مێژوونووسی‌ گه‌وره‌ موحه‌ممه‌د ئه‌مین‬ ‫زه‌كی‌ "دوو ته‌قه‌الی‌ بێ‌ س����وود"م دۆزیبۆوه‌‌و له‌سه‌ریم‬ ‫نوسی‌‌و چاپم كردبۆوه‌‪ ،‬ئه‌وجا هاته‌ سه‌ر پێداهه‌ڵدانی‌‬ ‫گۆڤاری‌ "هه‌ڵوێست" كه‌ ئه‌و ده‌می‌ له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال‬ ‫میراوده‌ل����ی‌ ده‌رم����ان ده‌ك����رد‪ .‬منیش وتم ك����ه‌ كاری‌‬ ‫رووناكبیریی‌‌و رۆژنامه‌نووس����ی‌ هێنده‌ چ����اك‌و پیرۆزه‌‬ ‫منی‌ پێتاریف بكرێ‌‪ ،‬خۆ جه‌نابیش����ت قه‌ڵه‌می‌ چاكت‬ ‫هه‌یه‌‌و توانایه‌كی‌ زۆر باشترییش‪ ،‬بۆ كاری‌ رۆشنبیری‌‌و‬ ‫راگه‌یاندنی‌ س����ه‌ربه‌خۆ ناكه‌ی‌؟ ئه‌ویش وتی‌ نه‌ ئه‌وه‌ی‌‬ ‫ئێوه‌ بە‌ئێمه‌ ده‌كرێ‌ نه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ بە‌ئێوه‌ ده‌كرێ‌‪ ،‬بۆ‬ ‫جێگاگرتن له‌سیاسه‌ت‌و حیزبایه‌تی‌ له‌كوردستاندا‪ ،‬ئێمه‌‬ ‫زۆرمان هه‌وڵ����داوه‌‌و ژیانی‌ خۆمان بۆ ته‌رخان كردووه‌‪،‬‬ ‫زۆر جاریش بۆ پارێ����زگاری‌ له‌جێگای‌ تایبه‌تی‌ خۆمان‬ ‫له‌ن����او حیزبه‌كاندا شه‌ڕیش����مان ك����ردووه‌‪ ،‬بۆیه‌ ئێمه‌‬ ‫باوه‌ڕم����ان وایه‌ بە‌زۆر‌و چه‌ك نه‌ب����ێ‌ مه‌یدان بۆ كه‌س‬ ‫چۆڵ ناكه‌ین‪.‬‬ ‫ئ����ه‌و دوو كه‌س����ه‌ حیزبییه‌ی‌ له‌س����ه‌ره‌وه‌ هێمام بۆ‬ ‫كردن‪ ،‬هه‌ردووكیان بە‌راستیان بوو‪ ،‬سووربوون له‌سه‌ر‬ ‫بۆچوونی‌ خۆیان‪ ،‬چاك خۆیان ده‌ناسی‌‌و باش كۆمه‌ڵگه‌ی‌‬ ‫كوردییان هه‌ڵس����ه‌نگاندبوو‪ ،‬وه‌ك ئه‌وه‌ وا بوو بە‌ناوی‌‬ ‫س����ه‌ركردایه‌تی‌ هه‌موو حیزبه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ قسه‌‬ ‫بكه‌ن‪ ،‬كاریگه‌ری‌ گوته‌‌و بیری‌ توندڕه‌وی‌ ئایدیۆلۆژیای‌‬ ‫ماركسی‌‌و رێكخستنی‌ شێوه‌ی‌ ئه‌وان كه‌ له‌ده‌سته‌وشه‌ی‌‬ ‫"ده‌سه‌اڵتی‌ سیاس����ی‌ له‌لووله‌ی‌ تفه‌نگه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ‌"‬

‫بیست‌و شه‌ش ساڵ‬ ‫ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م نیی ‌ه‬ ‫بۆ فێربوون‌و شاره‌زای ‌ی‬ ‫په‌یداكردن له‌حكومداری‌‌و‬ ‫به‌ڕێوه‌بردندا‪ ،‬به‌و‬ ‫مه‌رجه‌ی‌ ئه‌هلی‌ عه‌دل‌و‬ ‫یه‌كسانی‌‪ ،‬دڵسۆزی‌‌و‬ ‫ئازایه‌تی‌‪ ،‬كه‌سایه‌تی‌‌و‬ ‫خزمه‌تگوزاری‌‪،‬‬ ‫ده‌ستپاكی‌‌و كارگێڕی‌‌و‬ ‫باوه‌ڕ بە‌دیموكرات ‌ی‬ ‫له‌سیماكان ‌ی‬ ‫كاربه‌ده‌ستان بن‬ ‫خۆی‌ ده‌بینیه‌وه‌‪ ،‬له‌حیزبایه‌تی‌‌و بۆ مانه‌وه‌ی‌ كه‌س���� ‌ی‬ ‫یه‌ك ‌هم‌و به‌گژداچوونه‌وه‌ی‌ بیروباوه‌ڕی‌ له‌خۆیان جیاواز‪،‬‬ ‫بە‌چه‌ك له‌ش����اخ‌و دۆڵه‌كانی‌ كوردس����تاندا په‌یڕه‌وییان‬ ‫لێده‌كرد‪ .‬دیاره‌ به‌رده‌وام بوونی‌ تێگه‌یش����تنی‌ باوه‌ڕی‌‬ ‫توندڕه‌وی‌ له‌و ش����ێوه‌‪ ،‬جاران چه‌نده‌‌له‌كێو‌و به‌نده‌نان‬ ‫مه‌ترسیی‌ بووه‌‪ ،‬ئێستا له‌ناو شار‌و الدێدا‪ ،‬له‌خوێندنگه‌‌و‬ ‫زانكۆدا‪ ،‬له‌فه‌رمانگه‌‌و ده‌زگاكان‪ ،‬له‌گه‌ڕه‌ك‌و ناوچه‌كان‪،‬‬ ‫له‌ناو پێشمه‌رگه‌‌و ئاساییش‌و چه‌كداراندا زۆر مه‌ترسیتره‌‪،‬‬ ‫بۆیه‌ له‌ناو گۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورده‌واریدا به‌ر له‌هه‌موو شتێك‪،‬‬ ‫پێویست بە‌گۆڕانكاری‌ ناخ‌و بیر‌و ره‌وشتی‌ كۆمه‌اڵیه‌تی‌‬ ‫ده‌كا‪ ،‬كاری‌ له‌و ش����ێوه‌ تا نه‌بێت����ه‌ نه‌ریت‌و مامه‌ڵه‌ی‌‬ ‫رۆژانه‌ی‌ ئیقلیمگیر له‌ناو حیزب‌و له‌ناو خه‌ڵكدا‪ ،‬ئاسان‬ ‫نییه‌ له‌بواری‌ كۆمه‌اڵیه‌تی‌‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا‪ ،‬دیموكراتی‌‬ ‫ببێت����ه‌ دیارده‌‌و له‌جومگه‌كان����ی‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بێته‌‬ ‫دی‌‪.‬‬ ‫له‌ناوه‌ڕاس����تی‌ هه‌شتاكانی‌ س����ه‌ده‌ی‌ پێشوو كه‌ ئه‌و‬ ‫دوو یاده‌وه‌رییه‌ ده‌گێڕمه‌وه‌ تا ئێس����تا‪ ،‬ده‌وروبه‌ری‌ ‪33‬‬

‫بیرورا‬

‫ساڵه‌‪ ،‬له‌و ماوه‌یه‌دا ‪ 26‬س����اڵه‌ كورد فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌‬ ‫باش����ووری‌ كوردس����تان ده‌كا‪ ،‬بیس����ت‌و ش����ه‌ش ساڵ‬ ‫ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م نییه‌ بۆ فێربوون‌و شاره‌زایی‌ په‌یداكردن‬ ‫له‌حكوم����داری‌‌و به‌ڕێوه‌بردن����دا‪ ،‬به‌و مه‌رج����ه‌ی‌ ئه‌هلی‌‬ ‫عه‌دل‌و یه‌كس����انی‌‪ ،‬دڵس����ۆزی‌‌و ئازایه‌تی‌‪ ،‬كه‌سایه‌تی‌‌و‬ ‫خزمه‌تگ����وزاری‌‪ ،‬ده‌س����تپاكی‌‌و كارگێ����ڕی‌‌و ب����اوه‌ڕ‬ ‫بە‌دیموكراتی‌ له‌س����یماكانی‌ كاربه‌ده‌س����تان بن‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫له‌ناو ئێمه‌دا‪ ،‬له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ له‌ناوخۆدا كه‌س����انی‌ زۆر‬ ‫بە‌ئارام‌و ئازا‪ ،‬دڵس����ۆز‌و شاره‌زامان پێویستن‌و هه‌شن‪،‬‬ ‫به‌داخه‌وه‌ پیاوی‌ ده‌مارتوند‌و باوه‌ڕنه‌بوو بە‌پێشكه‌وتنی‌‬ ‫كۆمه‌ڵگه‌ زیات����رن‪ ،‬زۆرتریش هه‌ر ئ����ه‌وان حیزبایه‌تی‌‬ ‫ده‌ك����ه‌ن‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌ت����ی‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ی‌ باش����ووری‌‬ ‫كوردس����تان ده‌كه‌ن‪ ،‬ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌ك����ی‌ دواكه‌وتووی‌‬ ‫ت����ه‌واوی‌ كورده‌وارییه‌ جا بە‌هه‌ر ناویك����ی‌ حیزبییه‌وه‌‬ ‫بێنه‌ مه‌یدانی‌ سیاس ‌هت‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌وه‌‪ ،‬هه‌ڵبه‌ت‬ ‫خه‌ڵكی‌ ده‌مارتوند‌و توڕه‌‌و قسه‌ ره‌ق‪ ،‬نه‌ بۆ حیزبایه‌تی‌‬ ‫ده‌ش����ێن نه‌ بۆ حكومداری‌‪ ،‬به‌ره‌ك����ه‌ت دا‪ ،‬له‌وانه‌مان‬ ‫ك����ه‌م نین‪ ،‬تا دێ‌ ژماره‌یان بۆ س����ه‌رێ‌ هه‌ڵده‌كش����ێ‌‪،‬‬ ‫خه‌ڵكی‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی‌ شار‌و دیهاتی‌ باشوور زێده‌تر‬ ‫كه‌یفی����ان به‌وانه‌ دێ‌‌و ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ن‪ ،‬وه‌ختێكیش‬ ‫ئه‌وانه‌ ده‌چنه‌ پێش‌و ده‌بنه‌ كاربه‌ده‌ست‪ ،‬هه‌زار كه‌الوه‌‬ ‫بە‌پولێك‌و هه‌زار گیرفان بە‌تاڵ ده‌كرێ‌‪ ،‬چرای‌ هه‌زاران‬ ‫مێشك ده‌كوژێنه‌وه‌‪ ،‬تا وای‌ لێدێ‌ پیاوه‌ له‌واڵت بارده‌كا‬ ‫یا له‌ماڵێ‌ خۆی‌ به‌ند ده‌كا‌و ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌و گرژی‌‌و ب����اس‌و پێكهه‌ڵپڕژانه‌ی‌ ئه‌م‌و ئه‌و یا ئه‌م‬ ‫حی����زب‌و ئه‌و حیزب له‌هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌‬ ‫به‌غدادا چ له‌عێراق‌و چ له‌كوردس����تان ئه‌نجام ده‌درێن‪،‬‬ ‫نیش����انه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ خاڵێك����ی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان‬ ‫پێكهاته‌كان����ی‌ ئ����ه‌و ق����ه‌واره‌ عێراقه‌ ب����ۆ دووه‌م جار‬ ‫بە‌زۆر دروس����تكراوه‌دا نییه‌‪ ،‬ئه‌و بنه‌ما ده‌س����توورییانه‌‬ ‫له‌"سیس����ته‌می‌ په‌رله‌مان����ی‌‪ ،‬فیدراڵی‌‪ ،‬دیموكراس����ی‌‌و‬ ‫ته‌وافوق����ی‌" كه‌ الیه‌ن����ه‌ حیزبییه‌كانی‌ كورد‌و ش����یعه‌‌و‬ ‫س����وننه‌ له‌دوای‌ روخاندنی‌ رژێمی‌ س����ه‌ددام له‌سه‌ری‌‬ ‫رێككه‌وتن‌و له‌‪2005‬دا له‌ده‌س����تووری‌ عێراقدا ره‌نگیان‬ ‫دایه‌وه‌‪ ،‬له‌و چ����وار بنه‌مایه‌‪ ،‬زۆر كه‌م نه‌بێ‌‪ ،‬یه‌كێكیان‬ ‫بە‌ته‌واوه‌تی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌‪ ،‬بە‌واتایه‌كی‌ دیكه‌ خودی‌‬ ‫ئه‌و پێشیلكاریانه‌‌و پیاده‌نه‌كردنی‌ بنه‌ماكانی‌ ده‌ستوور‪،‬‬ ‫ره‌نگدان����ه‌وه‌ی‌ عه‌قڵیه‌ت����ی‌ ئه‌مێریكا ب����وو كه‌ له‌گه‌ڵ‬ ‫لیژنه‌یه‌ی‌ سیاس����ی‌ الیه‌نه‌ عێراقییه‌كان بە‌كوردییشه‌وه‌‬ ‫سه‌رپه‌رشتی‌ داڕشتن‌و نووسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستووری‌ ده‌كرد‪،‬‬ ‫الیه‌نه‌كان له‌ناو خۆیاندا‪ ،‬یه‌كێكیان باوه‌ڕیان به‌و چوار‬ ‫بناغه‌ی����ه‌ی‌ دامه‌زرانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێ����راق نه‌بووه‌‌و نییه‌‪،‬‬ ‫هه‌ر الیه‌ن����ه‌ بە‌هه‌موو جۆرێك له‌هه‌وڵ����ی‌ په‌یداكردنی‌‬ ‫هێزدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌س����توور بگۆڕی‌‌و هه‌ژموونی‌ خۆی‌‬ ‫به‌سه‌ر الیه‌نه‌كانی‌ دیكه‌دا بسه‌پێنێ‌‪ ،‬ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌‬ ‫كه‌ ئه‌مێریكا بە‌زه‌بری‌ هه‌ڕه‌ش����ه‌‌و هێز هه‌موو شته‌كانی‌‬ ‫به‌سه‌ر الیه‌نه‌كاندا سه‌پاند‪،‬‬

‫»» ‪19‬‬

‫چۆن ده‌نگ بده‌ین؟‬ ‫به‌ڕێز عه‌باس‬ ‫هه‌ڵب���ژاردن‌و ده‌نگدان ب���ۆ په‌رله‌مانی عێراق‬ ‫نزیك بۆته‌وه‌و لیست‌و قه‌وار‌ه جیاجیاكان تادێت‬ ‫دروش���م‌و بانگه‌ش���ه‌كانیان توندترده‌كه‌ن���ه‌وه‌و‬ ‫بە‌ئ���اوازی الیه‌نگرانی���ان ده‌خوێن���ن‌و دوات���ر‬ ‫كاریگ���ه‌ری خراپی ئه‌و بانگه‌ش���ه‌‌و دروش���م ‌ه‬ ‫توندان ‌ه له‌داهاتوودا چۆن ده‌بێت زۆر كێشه‌نیی ‌ه‬ ‫به‌الیان���ه‌وه‌! حیزبە‌سیاس���ییه‌كان هه‌مووی���ان‬ ‫به‌ڕێگای جی���اواز خه‌ریكی ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ن‌و‬ ‫هه‌ریه‌كه‌یان ترسی له‌وی تریان نیشتووه‌! له‌كاتی‬ ‫به‌شدارییه‌كی سیاس���ی به‌مشێوه‌یه‌دا پێویست ‌ه‬ ‫هاواڵتی‌و خه‌ڵك له‌كاتێكی وا هه‌ستیارو گرنگدا‬ ‫هه‌میش ‌ه پرس���یاری ئه‌وه‌ له‌خۆی بكات‌و بڵێت‬ ‫چۆن ده‌نگ بده‌م؟ له‌س���ه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌نگ‬ ‫به‌هێزێكی ساس���یی بده‌م؟ چونكه‌ له‌ڕاس���تیدا‬ ‫ده‌نگدان���ی هاواڵتی بۆخۆی به‌رپرس���یارێتییه‌و‬ ‫ده‌نگدانێك���ی ئاس���ایی‌و ب���ێ كاریگه‌رنیی���ه‌و‬ ‫ده‌بێت بە‌وریایی���ه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت‪،‬‬ ‫له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وترێت حكومه‌تێكی چاك‌و‬ ‫دامه‌زراو‌و پێشكه‌وتوو به‌رهه‌می گه‌لێكی هوشیارو‬ ‫به‌ئاگایه‌و وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌و‌ه راسته‌‪ ،‬له‌كاتێكی‬ ‫وه‌ه���ادا واده‌خوازێت یاده‌وه‌ریم���ان به‌رده‌وام‬ ‫زیندووبێ���ت‌و كه‌متری���ن كات په‌راوێزی بخه‌ین‪،‬‬ ‫بۆئه‌وه‌ی بتوانین ب���اش له‌خراپ جیابكه‌ینه‌وه‌و‬ ‫بڕیاره‌دروسته‌كه‌بده‌ین‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ی تێبین���ی ده‌كرێت‌و مایه‌ی س���ه‌رنج ‌ه‬ ‫ده‌نگدان له‌م ناوچه‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا له‌س���ه‌ر‬ ‫پێوه‌رێكی راست‌و دروست نادرێت هه‌ربۆی ‌ه زۆرجار‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆدروس���ت‬ ‫ن���اكات‌و به‌ش���ێكی سه‌ره‌كیش���ی ب���ۆ ئ���ه‌و‌ه‬ ‫ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شێوازه‌كانی ده‌نگدان‌و پێوه‌ره‌كانی‬ ‫ده‌نگدانمان بۆ كاندیدێك یان هێزێكی سیاس���ی‬ ‫ته‌واو‌و له‌شوێنی خۆیدانییه‌! بۆ ده‌نگدان ده‌بێت‬ ‫بە‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حه‌ماس���ه‌ت‌و س���ۆز‌ه زۆره‌ی‬ ‫كاندیدان‌و حیزبە‌سیاسییه‌كان‌و بانگه‌شه‌كه‌ران‌و‬ ‫الیه‌نگره‌كان���ی هێزێك���ی سیاس���ی ده‌یك���ه‌ن‬ ‫به‌پێچه‌وانه‌و‌ه هاواڵتی‌و ده‌نگده‌ر به‌س���اردییه‌و‌ه‬ ‫مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات‌و ئاس���ایی‌و سروشتی‬ ‫بیبینێت‌و نه‌كه‌وێت ‌ه ژێركاریگه‌ری گوتارو وتار‌ه‬

‫ده‌بێت له‌مه‌ودوا گله‌یی‌و‬ ‫گازنده‌و پرسیار له‌و ئه‌ندام‬ ‫په‌رله‌مان‌و هێزه‌ سیاسیانه‌‬ ‫نه‌كرێت كه‌ ناتوانن بە‌باشی‬ ‫موماره‌سه‌ی كاروباره‌كانی‬ ‫خۆیان بكه‌ن‌و شكستیان‬ ‫خواردووه‌‪ ،‬به‌ڵكو‬ ‫ده‌بێت گله‌یی‌و پرسیار‬ ‫له‌و ده‌نگده‌رانه‌ بكرێت‬ ‫كه‌ ده‌نگیان به‌و‬ ‫هێزه‌ سیاسی‌و ئه‌ندام‬ ‫په‌رله‌مانانه‌ داوه‌‬ ‫سۆزداری‌و عاتفییه‌كانه‌وه‌‪ ،‬گرنگ ‌ه پرۆژه‌و پالن‌و‬ ‫دونیابینی هێزه‌ سیاس���ییه‌كه‌ی بیرنه‌چێته‌وه‌‪،‬‬ ‫چوارس���اڵی پێشتری هێز‌ه سیاسییه‌كان گرنگ ‌ه‬ ‫بخرێن ‌ه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵس���ه‌نگاندن‌و‬ ‫لێپرسراویه‌تییه‌وه‌و بۆئه‌وه‌ی هاواڵتی‌و ده‌نگده‌ر‬ ‫به‌راوردی حی���زب‌و هێز‌ه سیاس���ییه‌كان بكات‬ ‫له‌گ���ه‌ڵ یه‌كتریدا‌و تابزانێ���ت‌و بۆی ده‌ركه‌وێت‬ ‫كامیان باش���تره‌ له‌ویتریان‪ ،‬بۆ هێز‌ه نوێكانیش‬ ‫دیسانه‌و‌ه ده‌بێت بە‌ووردی بیانخوێنێته‌وه‌و ته‌نها‬ ‫هه‌ڵگری دروش���می نوێ بوون فریومان نه‌دات‌و‬ ‫چاودێریكردنیان‌و هه‌ڵس���ه‌نگاندنیان گرنگ ‌ه بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ی بڕیاری دروست بده‌ین‪ ،‬هه‌روه‌ها ده‌بێت‬ ‫وریای ئ���ه‌و كاندیدانه‌ بین ك��� ‌ه خه‌ریكی په‌ت‬

‫په‌تێن���ن له‌م حیزب بۆ ئ���ه‌و حیزب باز ده‌ده‌ن‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میش��� ‌ه له‌پۆس���تی به‌رده‌وامدابن‬ ‫به‌ناوی چاكس���ازی‌و گۆڕانگارییه‌وه‌! خراپترین‬ ‫ج���ۆری ده‌نگدان ئه‌و ده‌نگدانه‌ی ‌ه ك ‌ه به‌رمه‌بنای‬ ‫هاوڕێیه‌ت���ی‌و خزمایه‌تی‌و خێاڵیه‌تی‌و كه‌وتنه‌ژێر‬ ‫كاریگ���ه‌ری ئه‌ویت���ره‌و‌ه ده‌درێ���ت‪ ،‬به‌داخه‌و‌ه‬ ‫له‌دونیای ئێمه‌دا له‌م ج���ۆره‌ له‌ده‌نگده‌ر زۆره‌و‬ ‫كاریگه‌ری خراپیش���ی به‌جێهێشتووه‌‪ ،‬جۆرێك‬ ‫له‌ده‌نگ���ده‌رو ده‌نگدان هه‌ی ‌ه ده‌توانین پێیبڵێین‬ ‫دیكتات���ۆری ده‌نگدان ئه‌ندامی خێزانێك به‌هۆی‬ ‫ئه‌وه‌ی ئینتیم���ای بۆ هێزێكی سیاس���ی هه‌ی ‌ه‬ ‫زۆر له‌ئه‌ندامه‌كان���ی ت���ری خێزانه‌كه‌ی ده‌كات‬ ‫ك ‌ه ده‌بێت ده‌نگ بۆ ئه‌و هێزه‌ سیاس���ی ‌ه بده‌ن‬ ‫ك ‌ه ئه‌و ئینتیماو ب���ڕوای پێیه‌تی رێك ئه‌وه‌ش‬ ‫بریتییه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ی خێڵه‌كی‌و ده‌شته‌كی!‬ ‫وه‌ك چۆن داوای حكومه‌تێكی خۆشگوزه‌ران‌و‬ ‫دیموكراسی‌و پێش���كه‌وتوو ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی‬ ‫واڵتانی رۆژئاوا له‌هه‌مان كاتیش���دا پێویس���ت ‌ه‬ ‫ده‌نگده‌ری���ش ئاگای���ی ئ���ه‌وه‌ی هه‌بێ���ت‬ ‫ده‌نگدانه‌كه‌ی ده‌بێت هاوشێوه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی‬ ‫تاكی واڵتانی دیموكراسی‌و پێشكه‌وتوو واڵتانی‬ ‫رۆژئاوابێت‌و بە‌هوش���یاریی‌و وریایی‌و دیقه‌ته‌و‌ه‬ ‫ده‌نگبدات‪،‬یه‌كێ���ك له‌تراژیدیاكانی ده‌نگده‌رانی‬ ‫ئێم ‌ه ئه‌وه‌ی ‌ه هه‌ندێك له‌كاندیده‌كان به‌رمه‌بنای‬ ‫جوانی هه‌ڵده‌بژێ���رن‌و ده‌نگی پێده‌ده‌ن نه‌وه‌ك‬ ‫روئیاو دونیابینی‌و كه‌سایه‌تی‪ ،‬كۆمیدیایه‌پێتوابێت‬ ‫جوانی كاندید تاكه‌پێوه‌ربێت بۆ ئه‌وه‌ی باش���تر‬ ‫مافه‌كانم���ان له‌به‌غدا به‌ده‌س���تبهێنین! ئه‌بێت‬ ‫كاندید له‌ناو حیزبدا بخوێنینه‌وه‌‪ ،‬چونكه‌ ده‌نگ‬ ‫بە‌حیزب ده‌ده‌ین نه‌وه‌ك ته‌نها بە‌كاندید دواجار‬ ‫كاندی���د به‌رنامه‌كانی حی���زب جێبه‌جێ ده‌كات‬ ‫نه‌وه‌ك به‌رنامه‌ی خۆی هه‌ندێك جار گوێبیستی‬ ‫ئه‌و‌ه ده‌بین كه‌س���ێكی باش(ئه‌م ‌ه جگ ‌ه له‌وه‌ی‬ ‫ده‌بێت بپرس���ین باش بە‌پێوه‌ری چی‌و چۆن؟)‬ ‫له‌ن���او حیزبێكی خراپدا خ���ۆی كاندیدكردووه‌و‬ ‫كێش���ه‌نییه‌ مادام كاندید باش ‌ه با ده‌نگ بهێنێت‬ ‫ك���ه‌ ئه‌م��� ‌ه زۆر پێچه‌وانه‌ی لۆژیك���ه‌‪ ،‬چونك ‌ه‬ ‫حیزبە‌دواجار لێپرسینه‌و‌ه ده‌كات له‌كاندید نه‌وه‌ك‬ ‫بە‌پێچه‌وان���ه‌و‌ه بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌و ك ‌هم‌و كورتییه‌ك‪،‬‬ ‫هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین حیزبێك له‌ناوخۆیدا‬ ‫دیموكراس���ی‌و دامه‌زراونه‌بێت‌و كێشه‌كانی خۆی‬

‫نه‌توانێ���ت چاره‌س���ه‌ربكات چاوه‌ڕێ���ی ئه‌وه‌ی‬ ‫لێمه‌كه‌ حكوم��� ‌هت‌و ده‌وڵه‌تێك���ی دیموكراس‌و‬ ‫دامه‌زراو دروست بكات‪.‬‬ ‫خراپه‌و دروس���ت نییه‌ به‌ته‌نها كاندید له‌سه‌ر‬ ‫زۆربڵێی‌و هاوارك���ردن‌و بڕوانامه‌و‌ه هه‌ڵبژێرێت‌و‬ ‫ده‌نگ���ی پێبدرێت‪ ،‬چونكه‌ به‌ش���ێكی گر نگی‬ ‫نه‌هامه‌تییه‌كان���ی رابردوو ئه‌وان ‌ه دروس���تییان‬ ‫ده‌كرد‪ ،‬كاتێ���ك بڕوانام���ه‌ی كاندیدێك گرنك ‌ه‬ ‫ك ‌ه هه‌ڵگری راس���ته‌قینه‌ی مانای بڕوانامه‌بێت‌و‬ ‫ره‌نگدان���ه‌وه‌ی هه‌بێ���ت له‌ژی���ان‌و كاره‌كانیدا‪،‬‬ ‫له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان���ی راب���ردووی په‌رله‌مان���ی‬ ‫كوردس���تان كاندیدی خوێنه‌وارو س���ه‌ركه‌وتوو‬ ‫له‌بوارێك���ی دیاریكراودا هه‌ب���وو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‬ ‫ده‌یویست بە‌عه‌قاڵنی بانگه‌ش���ه‌بكات‌و هاواری‬ ‫نه‌ده‌كردو ژینگه‌ی پیس نه‌كردو به‌ڵێنی گه‌ور‌ه‬ ‫گه‌وره‌ی نه‌ده‌دا ده‌یویس���ت ئه‌وه‌ بڵێت ك ‌ه بۆی‬ ‫جێبه‌جێ ده‌بێت‌و له‌تواناو ئیشی په‌رله‌مانتاریدا‬ ‫هه‌ی ‌ه كه‌چی كه‌مترین ده‌نگی هێنا! به‌اڵم هه‌ندێك‬ ‫له‌وان���ه‌ی هاواریان كردو زۆرتری���ن به‌ڵێنیانداو‬ ‫له‌زمانی قس���ه‌كردن‌و ئه‌تواریاندا دیاربوو ته‌نها‬ ‫ئامانجییان ده‌رچ���وون‌و بوون بە‌په‌رله‌مانتاربوو‬ ‫ده‌نگیان هێنا! له‌ڕاستیدا سایكۆبۆجیا خزمه‌تی‬ ‫زۆر گرنگمان ده‌كات ب���ۆ ئه‌وه‌ی نیازو مه‌رامی‬ ‫هه‌ندێ���ك له‌حیزب‌و كاندی���ده‌كان بخوێنینه‌وه‌و‬ ‫نه‌توانن فریومان بده‌ن‪.‬‬ ‫هه‌ندێ���ك له‌كاندی���ده‌كان به‌ن���اوی ئ���ه‌وه‌ی‬ ‫له‌پۆستی پێشوتریان سه‌ركه‌وتوبون‌و جار هه‌رچ‬ ‫پۆس���تێكی جیاوازبێت خۆی���ان كاندیدكردوه‌و‬ ‫ده‌یانه‌وێ���ت له‌و رێگه‌یه‌و‌ه ده‌ن���گ كۆبكه‌نه‌وه‌‪،‬‬ ‫كێش���ه‌وگرفت ‌ه ت���ۆ بۆ هه‌موو پۆس���تێك خۆت‬ ‫تاق���ی بكه‌یت���ه‌وه‌و له‌ئاماده‌باش���یدابیت‪ ،‬بۆی ‌ه‬ ‫ده‌بێت ئه‌وه‌بزانی���ن مه‌رج نییه‌ كارێكت ئه‌نجام‬ ‫دابێت پێش���ووتر هه‌م���ان كارت ب���ۆ بكرێت‌و‬ ‫مه‌یس���ه‌ربێت بۆت له‌په‌رله‌مانێكی ئاڵۆزی وه‌كو‬ ‫به‌غ���داد! له‌كۆتاییدا ده‌ڵێی���ن ده‌بێت له‌مه‌ودوا‬ ‫گله‌یی‌و گازنده‌و پرسیار له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و‬ ‫هێز‌ه سیاس���یان ‌ه نه‌كرێت ك ‌ه ناتوانن بە‌باش���ی‬ ‫موماره‌س���ه‌ی كاروباره‌كان���ی خۆی���ان بك ‌هن‌و‬ ‫شكس���تیان خواردووه‌‪ ،‬به‌ڵك���و ده‌بێت گله‌یی‌و‬ ‫پرسیار له‌و ده‌نگده‌رانه‌ بكرێت ك ‌ه ده‌نگیان به‌و‬ ‫هێز‌ه سیاسی‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ داوه‌‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.