Awene 619

Page 20

‫‪Awene‬‬

‫خاوه‌نی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای ئاوێنه‌‬ ‫سه‌رنوسه‌ر‪ :‬سه‌ردار محه‌مه‌د‬

‫چەند وانەیەک‬ ‫لەژنانەوە‬

‫د‪ .‬هەژار مەعروف‬

‫ڕۆژی ‪٢‬ی ‪ ٤‬ی ‪ ٢٠١٨‬لە‌ب���ەردەم نەخۆش���خانەی فریاکەوتنی س���لێمانی‬ ‫ڕوداوێک ڕویدا کە بە‌هەمو هەس���ت‌و س���ۆز‌و بیرکردن���ەوەم تێیدا‌و لەگەڵیا‬ ‫ژی���ام بۆیە الی من ڕۆژێکی مێژویی بو‪ .‬دەس���ەاڵت لە‌س���لەیمانی (کە من‬ ‫نازانم‌و خوێنەری بەڕێز تۆیش نازانی لە‌دەست کێدایە)‪ ،‬هەر لە‌بەیانی زوەوە‬ ‫بە‌هەشت پیکابی پڕ لە‌ئاس���ایش‌و پۆلیسی چاالکیە مەدەنیەکان‌و سیخوڕی‬ ‫نهێنی بازنەیەکیان دروستکرد لە‌شوێنی گردبونەوەی پزیشکان‌و کارمەندانی‬ ‫تەندروس���تی کە وا بۆ هەفتەیەکە لە‌مانگرتن���ی تەواودان‌و ڕۆژانە تا نیوەڕۆ‬ ‫لەو شوێنە کۆدەبنەوە‪.‬‬

‫کوا لێکۆڵینەوەی یاسایی لەخوێنی کاوه‌گه‌رمیانی‪ ،‬سەردەشت عوسمان‪ ،‬سۆرانی مامە حەمە‪ ،‬عەبدولستار تاهیرو ویدات حسێن؟‬

‫رۆژانە نوێرتین هەواڵ لەڕێگەی‬ ‫‪SMS‬ی ئاوێنەوە بەدەسبهێنە‬

‫وتراوە ش���ێر کە لە‌النە دەرچو چ نێر بێ چ مێ‪ ،‬بەڕاس���تی ئەو ش���ەش‬ ‫حەوت خانمە وەک ش���ێر بەرەنگاری پۆلیس���ەکان بونەوە کە دەیانویس���ت‬ ‫بەزۆر ئەو بیس���ت ژن‌و پیاوەی لە‌ش���وێنەکەدا کۆبوبونەوە ڕاپێچیان بکەن‬ ‫بۆ ناو حەوش���ەی نەخۆش���خانەی فریاکەوتن‪ ،‬بۆ ئەوەی دەنگیان کپبکەن‌و‬ ‫بیانش���ارنەوە لەو خەڵکەی ک���ە وردە وردە دەهاتن بۆ ش���وێنەکە‪ .‬ئەوان‬ ‫بەو جۆرە دەیانویس���ت بایکۆت‌و گردبونەوەکە بشکێنن‪ .‬ئەو ژنانە‌و پیاوانی‬ ‫هاوخەباتیان بە‌هاوس���ەنگی‌و ئارامی‪ ،‬بە‌وش���ەی گوڵ بە‌بەڵگەی سەلمێنەر‌و‬ ‫بە‌دروشمی جوان‌و بیروڕا‌و هەست‌و سۆز‌و هەڵوێستی جوامێرانەیان دەربارەی‬ ‫داوا رەواکانیان‪ ،‬هەروەها بە‌پێداگری‌و بە‌سوربون لەسەر ئەوەی بە‌هەر نرخێک‬ ‫بوە ناچنە ژورەوە‌و لە‌شوێنەکەدا دەمێننەوە‪ ،‬توانیان وا لە‌پۆلیسەکان بکەن‬ ‫دەستبگێڕنەوە‌و بپرینگێنەوە لەوەی توندوتیژی بەکاربهێنن‪.‬‬

‫ب‬ ‫ۆ‬ ‫ب‬ ‫ە‬ ‫ش‬ ‫د‬ ‫ژم ا‬ ‫ر‬ ‫ب‬ ‫ب ارە ‪ 1‬ون‬ ‫ن‬ ‫ێ‬ ‫ر‬ ‫ە‬ ‫‪ 21‬بۆ‬ ‫‪29‬‬

‫دیارە سیاسەتی برسیکردنی خەڵک خودی هێزەکانی ئاسایش‌و پۆلیسیشی‬ ‫گرتۆتەوە‪ ،‬بۆیە ئەوانیش س���وربونێکی وایان نیش���ان نەدا بۆ پیادەکردنی‬ ‫فرمانەکانی سەروخۆیان‪ .‬دواتر گردبونەوەکە ئەوەندە فراوانبو کە هێزەکەی‬ ‫پۆلیس‌و ئاسایش ناچاربون پاشەکشە بکەن‌و گردبونەوەکە بە‌سەرکەوتویی‬ ‫بەڕێوەبرا‪.‬‬ ‫لەڕوداوێکی هاوشێوەدا ڕۆژی ‪٢٨‬ی ‪٣‬ی ‪ ٢٠١٨‬کە پزیشکان‌و مامۆستایانی‬ ‫مانگرتو لە‌هەولێر دیواری ترسیان شکاند‌و ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ داوای‬ ‫رەوای خۆیان‪ ،‬خانمێکی هەولێری زۆر ئازایانە بەرەوڕوی دیوارێکی ئەستور‬ ‫لە‌پیاوانی پۆلیس‌و ئاسایشی هەولێر وەستایەوە‌و بە‌وتارێکی کورت‌و پوخت‬ ‫داوای لێکردن فەرمانەکانی سەرو خۆیان بەجێ نەگەیەنن بۆ سەرکوتکردنی‬ ‫خۆپیشاندەران‪.‬‬ ‫نمون���ەی ئ���ەم دو ڕوداوە لە‌هەمو ئەو ش���وێنانەی خۆپیش���اندانی تێدا‬ ‫کراوە چەندب���ارە بۆتەوە‪ ،‬بۆی���ە وادیارە هەیبەتی پارت���ی‌و یەکێتی لە‌ناو‬ ‫پێش���مەرگە‌و پۆلیس‌و ئاسایش���دا زۆر کەمبۆتەوە‌و ئەمانە چیتر ئامادە نین‬ ‫وەک ‪١٧‬ی ش���وباتی ‪ ٢٠١١‬خۆپیش���اندەرانیان بۆ سەرکوت بکەن‌و بکوژن‪.‬‬ ‫دروشمی س���ەرەکیی ئەم شەپۆلە فراوانەی مانگرتن‌و گردبونەوەکان بریتین‬ ‫لە‌نەهێش���تنی موچەی پاشەکەوت‌و مس���ۆگەرکردنی موچەی تەواو مانگانە‬ ‫لە‌کات���ی خۆی���دا‪ .‬هەروەها گێڕانەوەی ق���ەرزی دو س���اڵی ڕابوردویان کە‬ ‫کەوتۆتە سەر شانی حکومەتی هەرێم‪ .‬دەبێت دروشمەکان هەر ئاوا ناحیزبی‬ ‫بمێننەوە‪ ،‬چونکە خەڵک بێزار بوە لە‌حیزبایەتی‪ .‬بەم دروش���مانە دەتوانرێ‬ ‫مانگرتنەک���ە فراوانبکرێ کە بازاڕ‌و جوتی���ار‌و کرێکاران‌و هەمو چین‌و توێژە‬ ‫زیانلێکەوتوەکانی کۆمەڵ بگرێتەوە‌و ببێتە مانگرتنی سەرتاسەری کە دەبێتە‬ ‫هۆی هەڵوەش���اندنەوەی حکومەتی ستەمگەر‌و برسیکەری پارتی‌و یەکێتی‪.‬‬ ‫نابێ ئەم دەرفەتە لەدەست گەلەکەمان بدەین!‬

‫ریکالم‬

‫ریکالم‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.