ژماره‌ 314

Page 14

‫‪14‬‬

‫)‪ )314‬سێشه‌مم ‌ه ‪2012/2/21‬‬

‫‪birura.awene@gmail.com‬‬

‫وانه‌كانی‌ حه‌ڤد‌هی‌ شوبات‬ ‫ده‌ینوسێت‬

‫عه‌زیز ره‌ئووف‬

‫پالنی پێشنیارکراو بۆ په‌یوه‌ندی‬ ‫حکوم ‌هت‌و سامانی سروشتی‬ ‫س���امانی سروش���تی به تایبه‌ت نه‌وت‌و‬ ‫غ���از ب���ه ده‌گم���ه‌ن بوونه‌‌ت���ه مایه‌ی‬ ‫گه‌ش���انه‌وه‌یه‌كی ئاب���وری‌و سیاس���ی‌و‬ ‫کۆمه‌اڵیه‌ت���ی له‌جیهان���دا‪ .‬له‌زۆرب���ه‌ی‬ ‫جێگاکانی جیهان س���امانی سروش���تی‬ ‫هه‌ژاری‌و دیکتاتۆری ‌هت‌و ش���ه‌ڕ‌و جه‌نگی‬ ‫ناوخۆی ب���ۆ خه‌ڵكه‌که‌ی هێناوه‪ .‬ئه‌گه‌ر‬ ‫له‌جێگایه‌ک بوژانه‌وه‌ی ئابوری هێنابێت‪،‬‬ ‫زۆرجار باجه‌که‌ی له‌الیه‌نی سیاسییه‌وه‬ ‫ق���ورس بووه(نه‌بوونی دیموکراس���ی)‪.‬‬ ‫ئ���ه‌و واڵته که‌مان���ه‌ی ک���ه توانیویانه‬ ‫داهاتی ئه‌م س���امانه بخه‌ن���ه خزمه‌تی‬ ‫بواره‌کانی ئابوری‌و سیاسی‌و کۆمه‌اڵیه‌تی‬ ‫واڵته‌که‌ی���ان‪ ،‬ژماره‌یان زۆر که‌مه‪ ،‬هه‌ره‬ ‫دیارترینیان واڵتی نه‌رویجه‪.‬‬ ‫ئێمه لێره‌دا به کورتی ده‌خاڵی بنه‌ڕه‌تی‬ ‫ده‌خه‌ین���ه به‌رچاو‪ ،‬ک���ه له‌ده‌رئه‌نجامی‬ ‫لێکۆڵین���ه‌وه‌‌و پش���کنینی ئه‌زموون���ی‬ ‫واڵتان���ی ت���ر‌و راڤه‌‌کردن���ی ئه‌ده‌بیاتی‬ ‫تایبه‌ت به‌م بواره‌وه به‌رهه‌مهاتووه‪ ،‬وه‌ک‬ ‫رێنیش���انده‌رێک (پۆله‌س���ی) بۆ بواری‬ ‫نه‌وت‌و غ���از له‌کوردس���تان‪ ،‬له‌پێناوی‬ ‫ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی پاشهاته‌کانی‬ ‫سامانی سروشتی‪.‬‬ ‫خاڵی یه‌كه‌م‪ :‬پش���ت نه‌به‌‌س���تن به‬ ‫سامانی سروشتی وه‌ک تاکه سه‌رچاوه‌ی‬ ‫داهات‪ .‬ئه‌گه‌ر بێتو حکومه‌ت س���امانی‬ ‫سروش���تی بکات���ه تاکه داه���ات‪ ،‬ئه‌وا‬ ‫ئابورییه‌ک دێته ئ���اراوه‪ ،‬که بوارنادات‬ ‫هی���چ که‌رتێک���ی ت���ری بگه‌ش���ێته‌وه‪.‬‬ ‫له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا حکومه‌ت خۆی خۆی‬ ‫ناچارده‌کات که ببێته تاکه سه‌رچاوه‌ی‬ ‫‌‌‬ ‫بژێ���وی دابینک���ه‌ری زۆرین���ه‌ی خه‌ڵك‬ ‫ک���ه په‌رچه‌کرداری ئابوری‌و سیاس���ی‌و‬ ‫کۆمه‌اڵیه‌تی ترسناکی ده‌بێت‪.‬‬ ‫خاڵی دووه‌م‪ :‬دوورگرتن له‌خۆشباوه‌ڕی‬ ‫ب���ه‌وه‌ی که له‌ڕێگ���ه‌ی داهات���ی زۆری‬ ‫نه‌وته‌وه ده‌توانرێ���ت هه‌موو پرۆژه‌یه‌ك‬ ‫ئه‌نجام بدرێت‪ .‬ئاسانه وه‌ها بیربکرێته‌وه‬ ‫که هێنده س���امانی سروشتی هه‌یه که‬ ‫ده‌توانێ بودجه‌ی واڵت دابینکات‪ ،‬ئیتر‬ ‫پێویست ناکات حکومه‌ت بایه‌خ به که‌رتی‬ ‫تر بدات‪ .‬له‌مێژووی بیری رۆژئاوادا هه‌ر‬ ‫له‌میکیاڤیللی���ه‌وه هه‌تا ئاده‌م س���مس‌و‬ ‫ئه‌وان���ی تر هه‌میش���ه ت���رس هه‌بووه‬ ‫له‌ئاس���ان ژیانی‪ ،‬به‌وه‌ی له‌ده‌رئه‌نجامدا‬ ‫ده‌بێته هۆی ته‌سکبینی‪ .‬وه‌ک ئه‌‌زموونی‬ ‫واڵتانی که‌‌نداو پێم���ان ده‌ڵێن چه‌ندێک‬ ‫س���ه‌روه‌ت‌و س���امان هه‌بێت‪ ،‬هێش���تا‬ ‫په‌لوپۆ هاویش���تن (دایڤێرسیفیکه‌یشن)‬ ‫پێویسته‪.‬‬ ‫خاڵی سێیه‌م‪ :‬ئه‌گه‌ر بێتو واڵت خۆی‬ ‫ته‌سلیمی داهاتی سامانی سروشتی کات‪،‬‬ ‫ئه‌وا یانی خۆخس���تنه ده‌س���تی بازاڕی‬ ‫جیهان‌و هه‌موو هه‌ڵبه‌ز‌و دابه‌‌زه‌کانی که‬ ‫له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی خێرا‌و‬ ‫له‌پڕ ئینجا گه‌شه‌ی الواز‪ ،‬که له‌کۆتاییدا‬ ‫ئ���ه‌وه‌ی دێت���ه به‌ره���ه‌م کۆمه‌ڵگایه‌كی‬ ‫گه‌شه‌نه‌کردووه‪ ،‬چونکه هیچ ئیراده‌یه‌کی‬ ‫نییه به‌سه‌ر ئاس���تی داهات‌و بڕه‌که‌یدا‪.‬‬ ‫له‌م دۆخه‌دا له‌کاتی به‌رزی نرخی نه‌وت‌و‬ ‫له‌هه‌مانکاتدا له‌کاتی نزمی نرخی نه‌وت‬ ‫بڕی پاره‌ی هاتوو زیانبه‌خش ده‌بێت‪.‬‬ ‫خاڵ���ی چواره���ه‌م‪ :‬هه‌وڵ���دان ب���ۆ‬ ‫به‌دوورگرتن���ی س���امانی سروش���تی‬ ‫له‌سیاس���ه‌ت‪ ،‬چونک���ه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی‬ ‫هه‌میشه ده‌سه‌اڵتگه‌رایی‌و دیکتاتۆریه‌ته‪.‬‬ ‫سامانی سروشتی له‌ده‌ره‌وه ده‌فرۆشرێت‌و‬ ‫پێویس���تی به ده‌س���تێکی کاری که‌مه‪،‬‬ ‫بۆی���ه له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته ه���ۆی هاتنه‬ ‫ئ���ارای ئیلیتێک���ی سیاس���ی‌و ئابوری‬ ‫ک���ه ده‌توانن ب���ه دوور له‌خه‌ڵکی بژین‪.‬‬ ‫له‌ئه‌نجامدا بۆش���ایی له‌نێوان ده‌سه‌اڵت‌و‬ ‫کۆمه‌ڵگادا دێته ئ���اراوه‪ .‬گه‌رچی بیری‬ ‫نیولیبرالیزم هه‌‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا که ئه‌م‬ ‫بۆشاییه دروستکات‪ ،‬به‌اڵم ئه‌نجامه‌که‌ی‬ ‫ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ که توش���ی بووه‪.‬‬ ‫گه‌ر س���امانی نه‌‌وت بوو به به‌ربه‌ستێک‬ ‫له‌نێ���وان حکوم���ه‌ت‌و خه‌ڵك���دا‪ ،‬ئه‌وا‬ ‫کۆمه‌ڵگایه‌ك���ی الواز‌و پڕ له‌توندوتیژی‌و‬ ‫حکومه‌تێک���ی گه‌ن���ده‌ڵ دێته ئ���اراوه‪.‬‬ ‫ڤه‌نزوێ�ل�ای پێ���ش چافێز‪ ،‬س���ه‌رباری‬ ‫ئه‌وه‌ی ک���ه ده‌وڵه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌نده به‬ ‫سامانی سروش���تی ‪%80‬ی خه‌ڵكه‌که‌ی‬ ‫له‌هه‌ژاریدا ده‌ژی���ان‪ ،‬ده‌رئه‌نجام هاتنی‬ ‫چاڤێز‌و مه‌رگی دیموکراسیه‌ت بوو‪.‬‬ ‫خاڵی پێنجه‌م‪ :‬هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی‬ ‫به‌ه���ای کارک���ردن‌و به‌رهه‌مهێن���ان‬ ‫له‌کۆمه‌ڵ���گادا‪ .‬ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای ئه‌وه‌وه‬

‫ده‌بێت که داهاتی س���امانی سروش���تی‬ ‫به ش���ێوه‌یه‌کی ناڕاس���ته‌وخۆ بێته ناو‬ ‫ب���ازاڕه‌وه‪ .‬ئه‌گ���ه‌ر داهات���ی س���امانی‬ ‫سروش���تی نه‌کرێته پاڵن���ه‌ری ئابوری‪،‬‬ ‫ئه‌وا حکومه‌ت ده‌بێته تاکه سه‌رچاوه‌ی‬ ‫بژێوی‪ ،‬که حکومه‌ت بوو به قیبله‪ ،‬ئه‌وا‬ ‫له‌ده‌رئه‌نجام���دا زل‪-‬ـ���ه‌و زه‌به‌الح‌و الواز‬ ‫ده‌بێت‪ .‬هی���چ بوونه‌وه‌رێک نییه بتوانێ‬ ‫تا دواکۆت���ا گه‌وره‌بێت‪ ،‬بیرله‌وه‌بکه‌ره‌وه‬ ‫مرۆڤێ���ک ش���ه‌وو رۆژ هه‌ڵئاوس���ێ‪،‬‬ ‫له‌ده‌رئه‌نجام���دا قه‌ب���اره‌ی ده‌بێته هۆی‬ ‫په‌ککه‌وتنی‪ .‬حکومه‌تی هه‌رێم له‌دۆخێکی‬ ‫وه‌هادا ده‌ژی هێنده قه‌به‌تره له‌قه‌باره‌ی‬ ‫خۆی‪ ،‬توشی په‌ککه‌وتن بووه‪.‬‬ ‫خاڵی شه‌شه‌م‪ :‬هه‌وڵدان بۆ به‌کارهێنانی‬ ‫داهاتی س���امانی سروشتی بۆ گه‌شه‌دان‬ ‫ب���ه س���ه‌رچاوه تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تری‬ ‫کوردستان وه‌ك گه‌شتوگوزار‪ ،‬خوێندن‬ ‫کشتوکاڵ‌و ‪...‬هتد‪ .‬له‌م رێگایه‌وه که‌رتی‬ ‫تایب���ه‌ت ده‌بوژێت���ه‌وه‪ ،‬خه‌ڵ���ک ده‌بنه‬ ‫خاوه‌نی کاری س���ه‌ربه‌خۆو له‌ئه‌نجامدا‬ ‫چینی ناوه‌ندی س���ه‌ربه‌خۆ دێته ئاراوه‬ ‫که پێویسته وه‌ک داینه‌مۆی سیسته‌می‬ ‫سیاسی‪.‬‬ ‫خاڵی حه‌وت���ه‌م‪ :‬بیرکردنه‌وه له‌دۆخی‬ ‫پاش ن���ه‌وت له‌کات���ی نه‌وت���دا‪ .‬ته‌نها‬ ‫له‌کاتی بوونی نه‌وت���دا ده‌توانرێت پالن‬ ‫بۆ پ���اش نه‌وت دابنرێ���ت‪ .‬دیاره پاش‬ ‫نه‌وت مه‌رج نییه پ���اش کۆتایی هاتنی‬ ‫نه‌وت بێت‪ ،‬ره‌نگه‪ ،‬وه‌س���تانی رۆشتنی‬ ‫س���امانی سروشتی‪ ،‬به هۆی گۆڕانکاری‬ ‫سیاسیش���ه‌وه‌بێ���ت‪ ،‬وه‌ک له‌س���ااڵنی‬ ‫ئابڵوق���ه‌دا به س���ه‌ر عێراق���دا روویدا‪.‬‬ ‫له‌هه‌مانکاتدا پالندان بۆ ژینگه‌و کاریگه‌ری‪،‬‬ ‫چونکه ره‌نگه کاریگه‌ری ژینگه‌ی هه‌موو‬ ‫ده‌س���تکه‌وتی داهاتنی نه‌وتی پێویست‬ ‫بێت بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌كه‌ی نه‌هێڵێت‪،‬‬ ‫له‌ڕووی سروشتی‌و ته‌ندروستی‌‪ ،‬هه‌روه‌ها‬ ‫کاریگ���ه‌‌ری له‌س���ه‌ر نیش���ته‌جێبوون‌و‬ ‫دیموگرافیا‪.‬‬ ‫خاڵی هه‌‌شته‌م‪ :‬به‌کارهێنانی سامانی‬ ‫نه‌وت بۆ دروستکردنی باوه‌ڕو په‌یوه‌ندی‬ ‫له‌نێوان خه‌ڵ���ک‌و حکومه‌تدا‪ .‬گرنگترین‬ ‫بنه‌مای ده‌وڵه‌تی س���ه‌رکه‌وتوو باوه‌ڕی‬ ‫خه‌ڵکه به ده‌وڵه‌ت (ش���ه‌رعیه‌ت)‪ .‬گه‌ر‬ ‫ب���اوه‌ڕی خه‌ڵك���ی الوازبێ���ت به‌رامبه‌ر‬ ‫ده‌وڵه‌ت‪ ،‬ئه‌وا هه‌میش���ه ده‌وڵه‌ت الواز‌و‬ ‫په‌رته‌وازه‌ی���ه‪ .‬ئیتالی���ا نموون���ه‌ی ئه‌م‬ ‫جۆره واڵته‌ی���ه له‌ئه‌وروپا‪ .‬له‌به‌ر الوازی‬ ‫په‌یوه‌ن���دی نێوان خه‌ڵ���ک‌و حکومه‌ت‪،‬‬ ‫ئیتالیا به‌ده‌ست قه‌یرانی چاره‌‌‌نوسسازه‌‌‌وه‬ ‫ده‌ناڵێن���ی‪ .‬له‌الیه‌ك���ی ت���ره‌وه بوونی‬ ‫بڕوای گه‌‌وره ب���ه حکومه‌ت‪ ،‬له‌واڵتێکی‬ ‫وه‌ك ئه‌ڵمانی���ا بووه‌ته هۆی هه‌میش���ه‬ ‫س���ه‌رکه‌وتووی ئه‌ڵمانیا‪ .‬داهاتی نه‌وت‬ ‫ده‌توانێت سیسته‌مێک ده‌سته‌به‌رکات که‬ ‫ببێته جێگای باوه‌ڕی زۆرینه‌ی خه‌ڵك‪،‬‬ ‫ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت که زۆرینه‌ی‬ ‫خه‌ڵک هاوڕابن به‌رامبه‌ر حکومه‌ت‪.‬‬ ‫خاڵی نۆیه‌م‪ :‬داڕش���تنی سیاس���ه‌تی‬ ‫ده‌ره‌وه ب���ه ئاگای���ی‪ .‬ده‌رهێنان���ی غاز‬ ‫له‌داهات���وودا کوردس���تان زیاتر‌و زیاتر‬ ‫په‌یوه‌ست ده‌کات به تورکیاوه‪ .‬تورکیا‬ ‫هه‌‌تابێت پێویس���تی زیات���ری به‌ غازه‬ ‫بۆ ب���ره‌ودان به ئابوریه گه‌ش���اوه‌که‌ی‪.‬‬ ‫تورک���ه‌کان به ئاش���کرا پ�ل�ان بۆئه‌مه‬ ‫دائه‌نێن‪ .‬ئه‌گ���ه‌ر ئاگایی جیوپۆله‌تیکی‬ ‫بااڵ نه‌بێت‪ ،‬سامانی سروشتیمان ده‌بێته‬ ‫هۆی ئه‌وه‌ی تورکی���ا زیاتر‌و زیاتر ئێمه‬ ‫به به‌ش���ێک له‌گه‌ش���ه‌ی ئابوری خۆی‬ ‫بزانێ���ت‌و له‌ده‌رئه‌نجام���دا زیاتر‌و زیاتر‬ ‫ده‌س���ت وه‌رداته ناوخۆی سیاس���ه‌تی‬ ‫ئێمه‪ .‬له‌کۆتاییدا جۆرێک له‌پاش���کۆیی‌و‬ ‫هه‌ژه‌مۆنیه‌ت بێته ئ���اراوه که کاربکاته‬ ‫سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوونمان‪.‬‬ ‫خاڵ���ی ده‌ی���ه‌م‪ :‬دابه‌ش���کردنی پاره‬ ‫راس���ته‌وخۆو وه‌رگرتن���ه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی‬ ‫باجه‌وه باش���تره له‌سیسته‌می مووچه‪،‬‬ ‫چونک���ه ئ���ه‌م پرۆس���ه‌یه ده‌بێته هۆی‬ ‫هاتنه‌ئارای کۆمه‌ڵێک پرینسیپ‪ ،‬له‌وانه‪:‬‬ ‫خه‌ڵك هه‌س���ت ده‌ک���ه‌ن ک���ه داهاتی‬ ‫سامانی سروش���تییان پێده‌گات‪ ،‬خۆیان‬ ‫خاوه‌ن به‌رهه‌می واڵتیانن‪ ،‬به‌خشینه‌وه‌ی‬ ‫له‌ڕێ���گای باجه‌وه ئه‌و ب���اوه‌ڕه دێنێته‬ ‫ئاراوه که ئه‌وه به‌ش‌و پاره‌ی خه‌ڵکه که‬ ‫حکومه‌ت کاری پێئه‌كات‪ .‬له‌هه‌مانکاتدا‬ ‫ب���اج ده‌بێت���ه هۆی ئ���ه‌وه‌ی که مرۆڤ‬ ‫زیاتر ده‌ربه‌س���ت‌و په‌یوه‌س���ت بێت به‬ ‫حکومه‌ته‌وه‪.‬‬

‫به‌ هه‌ر پێودانگێك وه‌ری بگرین رووداوی‌ به‌رز قس���ه‌ له‌سه‌ر خۆیان‌و هێزه‌كانیان‬ ‫حه‌ڤده‌ی‌ شوبات رووداوێك نییه‌ هه‌روا بكه‌ن‪.‬‬ ‫ده‌ركه‌وته‌یه‌ك���ی‌ ت���ری‌ ئ���ه‌م‬ ‫به‌ئاس���انی‌ تێیپه‌ڕێنین‪ ،‬ئ���ه‌م رووداوه‌‬ ‫ده‌كرێ���ت به‌ زی���اد له‌ڕه‌هه‌ندێك‌و زیاد خۆپیش���اندانانه‌ ئ���ه‌وه‌ ب���وو كه‌ ئه‌و‬ ‫له‌دیدێك تێ���ی‌ بڕوانین‌و راڤه‌ی‌ بكه‌ین‪ .‬ماسكه‌ی‌ له‌سه‌ر هێزه‌كان هه‌ڵماڵی‌ كه‌‬ ‫به‌هه‌ر ش���ێوه‌یه‌ك وه‌ریبگرین ناتوانین ده‌توانن تا سه‌ر مه‌ده‌نی‌ بن‪ .‬له‌حه‌ڤده‌ی‌‬ ‫كۆمه‌ڵگه‌ به‌رین���ه‌وه‌ پێش ئه‌م روداوه‌‪ ،‬ش���وباتدا ده‌رك���ه‌وت كه‌ ئ���ه‌م مۆدێله‌‬ ‫الن���ی‌ كه‌م ل���ه‌ڕووی‌ متمان���ه‌ی‌ خه‌ڵك له‌حكومڕان���ی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردس���تان‬ ‫به‌ هێزه‌كانی‌ خ���ۆی‌‪ .‬ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ زۆر ل���ه‌وه‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌س���تره‌ بتوانێت‬ ‫نییه‌ كه‌ حه‌ڤده‌ی‌ ش���وبات وه‌چه‌رخانی‌ ته‌حه‌مولی‌ خه‌ڵك بكات‪ .‬ده‌ركه‌وت كه‌‬ ‫مێژووی���ه‌‪ ،‬به‌ڵك���و ده‌توان���م بڵێم ئه‌م ئه‌م هێزانه‌ی‌ ئێمه‌ تا ئێستا بڕوایان به‌‬ ‫رووداوه‌ په‌رده‌ی‌ له‌سه‌ر زیاد له‌برینێك‌و چاره‌سه‌ری‌ سه‌ربازی‌ هه‌یه‌ بۆ بێده‌نگ‬ ‫زیاد له‌خه‌له‌لێكی‌ سیاسی‌‌و كۆمه‌اڵیه‌تی‌‌و كردن‪ .‬چاره‌س���ه‌ری‌ س���ه‌ربازی‌ ره‌نگه‌‬ ‫ئابووری‌‌و ئیداری‌ هه‌ڵماڵی‌‌و ئیدی‌ دوای‌ بتوانێت ب���ۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت دۆخه‌كه‌‬ ‫ئه‌م روداوه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ پێویستی‌ راگرێت‪ ،‬به‌اڵم چاره‌یه‌كی‌ ته‌واو ناله‌بار‌و‬ ‫به‌وه‌ نییه‌ خه‌له‌له‌كانی‌ خۆی‌ بدۆزێته‌وه‌‪ ،‬فاش���یانه‌یه‌‌و ته‌نها ده‌توانێت مه‌كیاجی‌‬ ‫هێزه‌كان پێویستیان به‌وه‌ نییه‌ سه‌ری‌ دۆخێك بكات نه‌ك به‌ڕاس���تی‌ بتوانێت‬ ‫خۆیان ب���ه‌وه‌وه‌ بهێش���ێنن ك���ه‌ ئایا ده‌م‌و چ���اوی‌ بگۆڕێ���ت‪ .‬چاره‌س���ه‌ری‌‬ ‫ئه‌زموونه‌كه‌مان به‌ڕاس���تی‌ ئه‌زمونێكی‌ س���ه‌ربازی‌ ب���ۆ نیگه‌رانییه‌كانی‌ خه‌ڵك‬ ‫مه‌ده‌نییه‌ یان س���ه‌ربازی‌‪ .‬به‌مانایه‌كی‌ خراپتری���ن مۆدێ���ل‌و ناعه‌قاڵنیتری���ن‬ ‫ت���ر ئه‌وه‌ی‌ له‌حه‌ڤده‌ی‌ ش���وباتدا رویدا ده‌ستبردنه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ دۆخێك‬ ‫ش���ۆڕش نه‌بوو به‌مانا راسته‌قینه‌كه‌ی‌‪ ،‬كه‌ دڵنیام حه‌ڤده‌ی‌ شوبات ده‌رگاكانی‌‬ ‫به‌اڵم سه‌ره‌تای‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ ب���ه‌ كراوه‌یی‌ جێهێش���تووه‌‌و وایكردووه‌‬ ‫بوو ب���ۆ هێزه‌كانی‌ خۆی‌ ك���ه‌ ناكرێت كه‌ خۆپیشاندان له‌هه‌ر شوێن‌و كاتێكی‌‬ ‫چیتر له‌فه‌زایه‌كی‌ پیرۆز‌و شه‌رعیه‌تێكی‌ ت���ردا بێ���ت س���ه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌‬ ‫شۆڕش���گێڕیدا بمێنن���ه‌وه‌‪ ،‬ئ���ه‌وه‌ی‌ راستییه‌كی‌ به‌رچاو‪.‬‬ ‫ئ���ه‌وه‌ی‌ له‌حه‌ڤده‌ی‌ ش���وباتدا رویدا‬ ‫له‌حه‌ڤده‌ی‌ ش���وباتدا رویدا‪ ،‬هیچ نه‌بوو‬ ‫جگه‌ قسه‌كردن له‌سه‌رخۆمان به‌ده‌نگی‌ پاش���ماوه‌كه‌ی‌ خۆكوژییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌‬ ‫به‌رز‪ .‬الن���ی‌ كه‌م خه‌ڵك ل���ه‌م رۆژه‌دا له‌كۆمه‌ڵگ���ه‌دا جێهێش���تووه‌‪ .‬ئه‌وه‌ی‌‬ ‫گه‌یش���تنه‌ هۆش���یارییه‌ك كه‌ به‌ده‌نگی‌ خه‌ڵك به‌ زه‌بری‌ هێز‌و كوته‌ك بێده‌نگ‬

‫بكات ئه‌م بێده‌نگیه‌ ده‌كاته‌ پڕۆژه‌یه‌ك‌و‬ ‫له‌شوێنێكی‌ تر ده‌یته‌قێنێته‌وه‌‪ .‬ئه‌وه‌ی‌‬ ‫له‌بادین���ان روویدا دروس���ت به‌رهه‌می‌‬ ‫بێده‌نگی‌ رووداوكان���ی‌ دوای‌ حه‌ڤده‌ی‌‬ ‫ش���وباته‌‪ .‬من نازانم به‌رپرس���انی‌ ئه‌م‬ ‫هه‌رێم���ه‌ دوای‌ ئ���ه‌م رووداوه‌ چ���ی‌ تر‬ ‫ده‌كه‌ن‪ ،‬ب���ه‌اڵم ئه‌وه‌ ده‌زان���م له‌دوای‌‬ ‫ئه‌م رووداوه‌وه‌ نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه‌‬

‫ی‬ ‫دوای‌ تێپه‌ڕبوون ‌‬ ‫ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌م‬ ‫ی‬ ‫رووداوه‌دا‪ ،‬ئه‌گه‌ر ‌‬ ‫ی زیاد‬ ‫ناڕه‌زای ‌‬ ‫له‌جارێك كراوه‌یه‌‪.‬‬ ‫ی‬ ‫كراوه‌یه‌ به‌و مانایه‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫تۆ رێگر بویت له‌وه‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫ئیسانه‌كان به‌ده‌نگ ‌‬ ‫به‌رز قسه‌ له‌سه‌ر‬ ‫خۆیان بكه‌ن‬ ‫ئاماده‌یه‌ زۆر ش���ت بسوتێنێت‪ .‬ئه‌وه‌ی‌‬ ‫له‌زاخۆ رویدا دروس���ت ئه‌و دۆخه‌یه‌ ك ‌ه‬ ‫نه‌وه‌كانمان زیاد له‌پاڵنه‌رێك شك ده‌به‌ن‬ ‫بۆ سوتاندنی‌ زۆر شت‪ .‬ئه‌وه‌ی‌ بیه‌وێـت‬ ‫ن���ه‌وه‌كان بێده‌ن���گ بكات‪ ،‬به‌ڕاس���تی‌‬

‫بیرورا‬

‫ده‌یه‌وێت رێگ���ر بێت له‌موماره‌س���ه‌ی‌‬ ‫سیاس���ه‌ت له‌م هه‌رێمه‌‪ .‬ئه‌وه‌ی‌ به‌ناو ‌‬ ‫ی‬ ‫هه‌موانه‌وه‌ سیاس���ه‌ت بكات به‌ڕاس���تی‌‬ ‫ده‌یه‌وێت رێگربێت له‌سیاس���ه‌ت به‌مانا‬ ‫راس���ته‌قینه‌كه‌ی‌‪ ،‬چونكه‌ دروست ئه‌وه‌‬ ‫ده‌زانم ل���ه‌دوای‌ حه‌ڤده‌ی‌ ش���وباته‌وه‌‬ ‫سیاسه‌ت به‌مانا راس���ته‌قینه‌كه‌ی‌ له‌م‬ ‫هه‌رێمه‌ له‌مه‌رگی‌ خۆیدا ده‌ژی‌‪.‬‬ ‫دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ س���اڵێك به‌س���ه‌ر‬ ‫ئ���ه‌م رووداوه‌دا‪ ،‬ئه‌گه‌ری‌ ناڕه‌زایی‌ زیاد‬ ‫له‌جارێك كراوه‌یه‌‪ .‬كراوه‌یه‌ به‌و مانایه‌ی‌‬ ‫ت���ۆ رێگر بوی���ت له‌وه‌ی‌ ئیس���انه‌كان‬ ‫به‌ده‌نگی‌ به‌رز قس���ه‌ له‌س���ه‌ر خۆیان‬ ‫بك���ه‌ن‪ .‬دوای‌ تێپه‌ڕبوون���ی‌ س���اڵێك‬ ‫به‌س���ه‌ر ئ���ه‌م رووداوه‌‌و س���وڕانه‌وه‌ی‌‬ ‫پیاوك���وژه‌كان به‌به‌رچ���اوی‌ ك���ه‌س‌و‬ ‫كاری‌ قوربانییه‌كان���ه‌وه‌‪ ،‬عه‌نته‌ریاتێكی‌‬ ‫حوكمڕانیم���ان بۆ وێنا ده‌كات كه‌ باكی‌‬ ‫به‌ خوێن���ی‌ هاوواڵتیانی‌ خ���ۆی‌ نییه‌‌و‬ ‫ئاماده‌ی���ه‌ ب���ۆ مردنی‌ سیاس���ه‌ت زیاد‬ ‫له‌نه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیدا بمرێنێت‪.‬‬ ‫دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌م‬ ‫رووداوه‌دا‌و بینینی‌ ئه‌م هه‌موو چه‌كداره‌‬ ‫له‌ناو ش���ه‌قامه‌كاندا‪ ،‬به‌ڵگه‌یه‌گی‌ روونه‌‬ ‫كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌حوكمڕانی‌ تا ئێستاش‬ ‫چاره‌س���ه‌ری‌ س���ه‌ربازی‌ به‌ باش���ترین‬ ‫چاره‌س���ه‌ر ده‌زانێت ب���ۆ بێده‌نگكردنی‌‬ ‫نه‌وه‌كان‪ .‬ئ���ه‌وه‌ی‌ ن���ه‌وه‌كان بێده‌نگ‬ ‫ی سیاسی‌ به‌داری‌ سیاسه‌ت‬ ‫بكات فه‌زا ‌‬ ‫ده‌كوژێ���ت‌و كۆمه‌ڵگ���ه‌ له‌دۆخی خۆیدا‬ ‫راده‌گرێت‪ .‬ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك خۆی‌‬ ‫بهێڵێته‌وه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌ش���ی‌‬ ‫ل���ێ بكه‌ین كه‌ له‌مه‌رگی‌ خۆیدا ده‌ژێت‌و‬ ‫ده‌یه‌وێ���ت له‌گ���ه‌ڵ پیربوون���ی‌ خۆیدا‬ ‫كۆمه‌ڵگه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا بنێژێت‪.‬‬ ‫‪Azizrauf75@yahoo.com‬‬

‫نه‌وت‪ ...‬به‌ رب ‌هی‌ ته‌قته‌ق یان ربه‌ ‌ی سۆمۆ؟‬ ‫ره‌نج موفتی‬ ‫* ئه‌ندازیاری‌ شارستانی‬ ‫ ‬ ‫* ماسته‌ر له‌به‌ڕێوه‌بردنی كار له‌نێت ئیكۆنۆمی‬ ‫ ‬ ‫هه‌رێم���ی ئۆتۆنۆم���ی كوردس���تان‬ ‫ب���ه‌ رووب���ه‌ری‌ ‪ 40,000‬ك���م دووجایه‌‌و‬ ‫دانیش���توانی نزیك���ه‌ی‌ چ���وار ملیۆن‬ ‫كه‌س���ن‪ ،‬ده‌كه‌وێته‌ گه‌رمترین ناوچه‌ی‌‬ ‫رامیاری‌‌و ئابووری‌ له‌ڕۆژهه‌اڵتی ناوه‌ند‌و‬ ‫ناوه‌ڕاستی زۆرترین كێشمه‌كێشم‪ .‬گه‌ر‬ ‫ناوی دراوس���ێكان بهێنین ته‌واو روون‬ ‫ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌چ ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌ستیاری‌‬ ‫ئه‌م جیهانه‌داین‪ ،‬توركیا‪ ،‬كێش���ه‌كانی‌‬ ‫له‌گه‌ڵ ئیس���رائیل‌و فه‌ره‌نسا‌و یه‌كێتی‌‬ ‫ئه‌وروپ���ی‪ .‬ئێران‌و كێش���ه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‬ ‫ئه‌مه‌ریكا‌و یه‌كێت���ی‌ ئه‌وروپی‌و كه‌نداو‌و‬ ‫خۆرهه‌اڵتی‌ باش���ووری‌ ئاسیا‪ .‬سوریا‪،‬‬ ‫خۆی‌‌و كێش���ه‌ ناوه‌كی‌و ده‌ره‌كیه‌كان‪.‬‬ ‫عێراقیش پێویس���تی به‌ باسكردن نییه‌‬ ‫هه‌ر له‌كێشه‌ سنووریه‌كان تاكو ده‌گاته‌‬ ‫كێشه‌ مه‌زهه‌بیه‌كان‪.‬‬ ‫له‌ده‌ س���اڵی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا‬ ‫كوردس���تان وه‌كو هه‌رێمێك له‌عێراقدا‌و‬ ‫له‌چوارچێوه‌ی‌ ئیداره‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆی‌‬ ‫س���امانه‌ سروش���تیه‌كان‌و به‌ هاوكاری‌‬ ‫كۆمپانیا تایبه‌ت���ه‌كان یه‌كه‌م به‌رمیلی‬ ‫نه‌وت���ی خۆماڵ���ی‌ به‌ره���ه‌م هێن���ا‌و‬ ‫دواب���ه‌دوای‌ ئه‌وه‌ چه‌ندی���ن كۆمپانیای‌‬ ‫تری ئیقلیم���ی‌و جیهان���ی روویان له‌و‬ ‫ناوچ���ه‌ زێڕینه‌ ده‌س���تلێنه‌دراوه‌ كرد‪،‬‬ ‫زۆر ده‌نگ���ی ناڕه‌زایی لێره‌و له‌وێ به‌رز‬ ‫بووه‌وه‌ كه‌ پێش���تر ش���ای ده‌رخستن‌و‬ ‫ناردن���ه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وت بوون‌و به‌ هیچ‬ ‫ش���ێوه‌یه‌ك قبوڵ���ی‌ ركاب���ه‌ری‌ نوێیان‬ ‫نه‌ده‌كرد‪ ،‬به‌ هه‌ر ش���ێوه‌یه‌كی یاسایی‌و‬ ‫نا یاس���ایی هه‌وڵی‌ راگرتنی هه‌رێمیاندا‬ ‫له‌به‌خۆماڵیكردن���ی نه‌وت���ی خ���ۆی‌‪.‬‬ ‫ی نه‌وت���ی خۆماڵی‌ دوابه‌دوای‌‬ ‫ده‌رهێنان ‌‬ ‫ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌ر له‌زیاتر له‌‪ 35‬س���اڵ‌و‬ ‫له‌س���ه‌رده‌می‌ حوكمڕانی رژێمی به‌عس‬ ‫كۆمپانیایه‌كی حكومی عێراقی دامه‌زرا‬ ‫به‌ ناوی‌ س���ۆمۆ (‪ )SOMO‬كه‌ ته‌نها‬ ‫كۆمپانیای‌ عێراقی ب���وو بازاڕگه‌ری‌ بۆ‬ ‫نه‌وت���ی عێراق���ی ده‌كرد‌و ته‌نه���ا ئه‌وه‌‬ ‫ده‌یتوانی گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان بكات‌و‬ ‫كۆمپانیای‌ ن���ه‌وت بهێنێته‌ ن���اوه‌وه‌ی‌‬ ‫واڵت‪.‬‬ ‫ب���واری‌ نه‌وت وه‌كو هه‌موو بواره‌كانی‬ ‫تر له‌دوای‌ رووخانی رژێمه‌وه‌ به‌ش���ێك‬ ‫بوو له‌و هاوكێش���ه‌یه‌ی‌ كه‌ گۆڕانكاری‌‬ ‫به‌س���ه‌ردا هاتووه‌‌و پێكهاته‌و نه‌زانراوی‌‬ ‫تر هاتنه‌ ناو هاوكێش���ه‌كه‌ كه‌ پێش���تر‬ ‫په‌راوێز خرابوون‪ .‬هه‌رێمی كوردس���تان‬ ‫یه‌كێ���ك ب���وو ل���ه‌و گۆڕاوان���ه‌ له‌ناو‬

‫هاوكێشه‌كه‌دا‌و كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و‬ ‫به‌غ���دا هاوكێش���ه‌كه‌ی‌ ئاڵۆزت���ر كرد‪.‬‬ ‫رۆژ له‌دوای‌ رۆژی���ش هه‌رێم كۆمپانیای‌‬ ‫زۆرت���ر‌و زه‌به‌الحت���ر ده‌هێنێته‌ ناو ئه‌و‬ ‫ب���واره‌و نه‌وتێكی زیات���ر ده‌رده‌درێت‌و‬ ‫داهاته‌كه‌ش���ی‌ له‌الی���ه‌ن لیژنه‌یه‌ك���ی‬ ‫بچوككراوه‌ی‌ س���ۆمۆ له‌هه‌رێم كاره‌كانی‌‬ ‫نه‌وت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن‪.‬‬ ‫ئێس���تا په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا‬ ‫روو له‌ئاڵۆزی���ن‪ ،‬ئه‌گه‌رچی هۆكاره‌كان‬ ‫زۆرن‪ ،‬ب���ه‌اڵم هۆكاری‌ هه‌ره‌ س���ه‌ره‌كی‬ ‫قبوڵ نه‌كردنی دروستبوونی ركابه‌رێكه‌‬ ‫له‌ناوچه‌ك���ه‌ ب���ۆ حكومه‌ت���ی‌ به‌غ���دا‪،‬‬ ‫كه‌ كۆمپانی���ای گه‌وره‌‌و م���ه‌زن به‌غدا‬ ‫په‌راوێ���ز بخ���ات‌و روو له‌هه‌رێ���م بكات‬ ‫ئه‌مه‌ خ���ۆی‌ له‌خۆی���دا ناماقووڵی‌و بێ‬ ‫رێزییه‌ به‌ گوێره‌ی‌ ئاس���تی بیركردنه‌وه‌‬ ‫له‌حكومه‌تی‌ به‌غدا‪ .‬به‌ گوێره‌ی‌ ده‌زگای‌‬ ‫هه‌واڵگ���ری‌ رۆیته‌رز‪ ،‬گرێبه‌س���ته‌كانی‌‬ ‫حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌‪ 2011‬دا گه‌یشتۆته‌‬ ‫‪ 40‬گرێبه‌ستی ده‌رهێنان‌و به‌دواداگه‌ڕان‬ ‫له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان ئیمزا كراوه‌‬ ‫ك���ه‌ به‌غدا ب���ه‌ نایاس���اییان ده‌زانێت‌و‬ ‫به‌گوێره‌ی‌ وته‌ی هه‌ورامی كه‌ له‌هوریێت‬ ‫ده‌یلی نیوس ب�ڵ�او كراوه‌ته‌وه‌‪ ،‬هه‌رێم‬ ‫ئێس���تا كار له‌س���ه‌ر ئ���ه‌وه‌ ده‌كات كه‌‬ ‫له‌‪ 2014‬دا توان���ای‌ ناردنی یه‌ك ملیۆن‬ ‫به‌رمیل���ی هه‌بێ���ت له‌ڕۆژێك���دا به‌ره‌و‬ ‫باكوور‪.‬‬ ‫لێره‌دا پرس���یاریك دێته‌ ئاراوه‌‪ ،‬ئایا‬ ‫ئێمه‌ خۆمان ئیداره‌ی‌ ئه‌م نه‌وته‌ بگرینه‌‬ ‫ده‌ست یان سۆمۆ له‌به‌غداوه‌ گرێبه‌سته‌‬ ‫نه‌وتیه‌كانم���ان ئیمزا بكات؟ ئایا ئه‌مڕۆ‬ ‫ئه‌و به‌غدایه‌ ماوه‌ ك���ه‌ برا گه‌وره‌ییمان‬ ‫به‌س���ه‌ردا بكات‌و داهاته‌ك���ه‌ وه‌ربگرێت‬ ‫به‌سه‌ر برا بچووكه‌كانی دابه‌شی بكات؟‬ ‫ئێم���ه‌ بۆ ردێن س���پی‌‌و برا گ���ه‌وره‌ی‌‬ ‫خۆمان نه‌بین‌و ئه‌و خێر‌و بێره‌ی‌ به‌سه‌ر‬ ‫كوردستاندا رژاوه‌ له‌ئاسمان‌و له‌زه‌وی‌‌و‬ ‫له‌ژێر زه‌ویدا به‌س���ه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌مانی‌‬ ‫دابه‌ش نه‌كه‌ین‌و داهاتووی‌ ئه‌م خاكه‌ی‌‬ ‫پێ‌ گه‌ش بكه‌ین! ریش س���پیمان هه‌ر‬ ‫چۆن بێت له‌ناعه‌داله‌تی به‌غدا باش���تره‌‬ ‫كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌ینوێنێت‪.‬‬ ‫رووتێكردنی ئیكسۆن مۆبیل‌و چه‌ندین‬ ‫كۆمپانی���ای‌ گ���ه‌وره‌ی‌ ت���ر له‌هه‌رێم‌و‬ ‫كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌موو قونس���وڵخانه‌یه‌‌و‬ ‫چه‌ندین بابه‌تی تر‪ ،‬خۆی‌ له‌خۆیدا گه‌ر‬ ‫هیچ نه‌بێت ئاماژه‌یه‌كن بۆ داهاتوویه‌كی‌‬ ‫گه‌ش���ی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌مان‌و هیوایه‌كه‌ بۆ‬ ‫دواڕۆژمان له‌چوارچێ���وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تێكی‬

‫كوردی سه‌ربه‌خۆ‪ ،‬ئه‌م ترسانه‌ هه‌موو ‌‬ ‫ی‬ ‫وایان كرد كه‌ حوكمی تاكڕه‌وی له‌به‌غدا‬ ‫ئه‌م���ر ب���كات ب���ه‌ دابه‌زاندن���ی ئااڵی‌‬ ‫كوردستان له‌ناوچه‌ نه‌گه‌ڕاوه‌كانی‌ سه‌ر‬ ‫هه‌رێم‪.‬‬ ‫هه‌ت���ا زووه‌ ده‌بێت بره‌و به‌و لیژنه‌یه‌‬ ‫بدرێت كه‌ دامه‌زراوه‌ ب���ۆ ئیداره‌كردنی‬ ‫ئه‌و نه‌وته‌ی‌ كه‌ له‌هه‌رێمه‌وه‌ ده‌رده‌چێت‌و‬ ‫ئه‌مڕۆش به‌ر له‌س���به‌ی‌ س���ۆمۆیه‌ك بۆ‬ ‫نه‌وتی هه‌رێم دابمه‌زرێت‪.‬‬ ‫حكومه‌تی‌ هه‌رێ���م ئه‌مڕۆ ده‌بێت بیر‬ ‫له‌داهاتوویه‌ك���ی‌ نزیكی ئ���ه‌م ناوچه‌یه‌‬ ‫بكات���ه‌وه‌‪ ،‬هه‌رچی‌ زووه‌ وا باش���ه‌ هه‌ر‬ ‫له‌داهات���ی‌ ئ���ه‌م نه‌وته‌ وێس���تگه‌كانی‌‬ ‫پااڵوتن‌و ده‌زگاكانی‌ گواس���تنه‌وه‌ی‌ ئه‌م‬ ‫نه‌وته‌ پێش���بخرێن‪ ،‬سیاس���ه‌تی‌ هه‌رێم‬ ‫له‌چه‌ند س���اڵی‌ رابردوو خۆش���به‌ختانه‌‬ ‫شه‌ڕانگێزی‌ نه‌بووه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر‬ ‫باش���ی‌ له‌گه‌ڵ واڵتان دروس���تكردووه‌‌و‬ ‫به‌رامبه‌ری���ش په‌یوه‌ن���دی له‌گ���ه‌ڵ‬ ‫حكومه‌ت���ی‌ به‌غ���دا ب���ه‌ره‌وه‌ الوازی‬ ‫ده‌چێت‪ ،‬له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كاتێك‬ ‫كورد ببێته‌ كیانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته‌‬ ‫پردێك بۆ گواس���تنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی عێراق‬ ‫ب���ه‌ره‌و باكوور‪ .‬خۆخس���تنه‌ په‌راوێزی‌‬ ‫ئێرانیش‌و خۆ دوورخستنه‌وه‌ی‌ له‌ڕۆژئاوا‬ ‫وا ده‌كات كوردستان ببێته‌ ناوچه‌یه‌كی‌‬ ‫زێڕین‌و دره‌وشاوه‌ی‌ رۆژهه‌اڵتی‌ ناوه‌ند‌و‬ ‫پێگه‌یه‌كی به‌هێزی‌ هه‌بێت له‌نه‌خشه‌ی‌‬ ‫سه‌رچاوه‌كانی‌ وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا‪.‬‬ ‫ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌پێناو گه‌لدا‬ ‫چی بكات؟ داهاتی نه‌وت چی لێبێت؟‬ ‫وه‌ك ئاش���كرایه‌و واقی���ع حاڵ���ه‌‪،‬‬ ‫به‌رهه‌می ناوخۆیی كوردستان (‪)GDP‬‬ ‫زۆرب���ه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ ن���ه‌وت‌و گازه‌ كه‌‬ ‫رۆژێك دێ���ت‌و بنی‌ دێت‪ ،‬لێره‌دا ئه‌ركی‬ ‫حكومه‌ته‌ له‌پالن���ی درێژخایه‌نیدا ئه‌وه‌‬ ‫له‌به‌ر چ���او بگرێت كه‌ ئ���ه‌م به‌رهه‌مه‌‬ ‫خواپێداوه‌م���ان نامێنێ���ت‌و ده‌بێت هه‌ر‬ ‫له‌ئێستاوه‌ كار بۆ ئه‌و رۆژه‌ بكرێت‪.‬‬ ‫ده‌بێت رێژه‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌ داهاتی‌‬ ‫ئه‌م نه‌وته‌مان له‌ئه‌مڕۆوه‌ پاش���ه‌كه‌وت‬ ‫بكرێ���ت له‌س���ندوقێكی تایب���ه‌ت‪،‬‬ ‫نه‌شتوانرێت به‌كاربهێنرێت‌و ده‌ستكاری‌‬ ‫بكرێت به‌ زه‌مانه‌تی‌ ده‌ستور به‌رله‌وه‌ی‌‬ ‫س���ه‌رچاوه‌ سروش���تیه‌كان له‌واڵت���دا‬ ‫كۆتاییان پێ بێت‪ ،‬ئه‌م رێژه‌یه‌ش دیاری‌‬ ‫بكرێت‪ ،‬بۆ نموونه‌ (‪ )%6 ،%5‬یان هه‌ر‬ ‫رێژه‌یه‌ك���ی تر كه‌ له‌س���ه‌ر بنه‌مایه‌كی‬ ‫زانستی‌و ئابووری‌ بێت‪.‬‬ ‫ده‌وری‌ هه‌رێم له‌ناوچه‌كه‌دا‪:‬‬ ‫دانان���ی‌ ئابڵوقه‌ی‌ ئابووری‌ له‌س���ه‌ر‬ ‫ئێ���ران دوای‌ چه‌ن���د مانگێك���ی‌ ت���ر‬ ‫ی���ان چه‌ن���د س���اڵێكی‌ ت���ر وا ده‌كات‬ ‫به‌دیلێك���ی‌ تر له‌ناوچه‌ك���ه‌دا بدۆزنه‌وه‌‬

‫بۆ قه‌ره‌بووكردن���ه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌‪،‬‬ ‫ئه‌گه‌رچی كوردستان به‌ ته‌نها ناتوانێت‬ ‫ئه‌م بڕه‌ دابین بكات كه‌ ئێس���تا ئێران‬ ‫ده‌ینێرێت بۆ واڵتانی‌ ئه‌وروپی‌و رۆژئاوا‬ ‫به‌ گشتی‪ ،‬به‌اڵم ئه‌و كاته‌ به‌رهه‌مهێنانی‌‬ ‫نه‌وت له‌كوردستان ده‌گاته‌ لوتكه‌یه‌كی‌‬ ‫پێشبینی نه‌كراو‪ .‬ئێستا دوای‌ زیادكردنی‌‬ ‫فش���اره‌كان له‌س���ه‌ر ئێران‪ ،‬به‌گوێره‌ی‌‬ ‫هه‌واڵ���ه‌كان ئێران هۆش���داری‌ داوه‌ته‌‬ ‫واڵتان���ی كه‌ن���داو له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌‬ ‫ئه‌و نه‌وته‌ی‌ كه‌ ئێران ئێستا ده‌ینێرێته‌‬ ‫ده‌ره‌وه‌و ئه‌م���ه‌ش كارتێك���ی‌ بێ‌ هێزه‌‬ ‫ك���ه‌ ئێران بتوانێت ب���ه‌كاری‌ بینێت كه‌‬ ‫بتوانێت واڵتانی‌ ناوچه‌كه‌ ناچار بكات كه‌‬ ‫به‌رهه‌می‌ نه‌وتیان زیاد نه‌كه‌ن‪ ،‬یه‌كێك‬ ‫له‌و واڵتانه‌ كه‌ سوودمه‌ند بووه‌ عێراقه‌‪،‬‬ ‫حكومه‌ت���ی‌ عێراقی ئ���ه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند‬ ‫كه‌ له‌م���اوه‌ی‌ ئه‌مس���اڵدا هه‌نارده‌كانی‌‬ ‫نه‌وتی‌ عێراقی ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاستی‬ ‫له‌مێ���ژووی‌ واڵت���دا ئه‌م���ه‌ش بێگومان‬ ‫كاریگ���ه‌ری‌ ئابڵوق���ه‌ی‌ س���ه‌ر ئێرانه‌‪،‬‬ ‫ئه‌م ئابڵوقه‌یه‌ی‌ س���ه‌ر ئێران ئێس���تا‪،‬‬ ‫به‌رنامه‌یه‌كی‌ پێشتر كار بۆ كراو بووه‌‪،‬‬ ‫بۆی���ه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو بایه‌خ به‌ كێڵگه‌‬ ‫نه‌وتیه‌كانی‌ عێراق به‌ گش���تی‌و هه‌رێمی‬ ‫كوردس���تان به‌ تایبه‌تی دراوه‌‪ ،‬چونكه‌‬ ‫هه‌نارده‌ نه‌كردنی‌ نه‌وتی ئێران له‌الیه‌ك‌و‬ ‫ئاماده‌نه‌كردنی به‌دیلێك بۆ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌‬ ‫هۆی‌ روودانی تێكدان���ی‌ باری‌ ئابووری‌‬ ‫به‌ش���ێوه‌یه‌كی‌ زۆر ئاڵۆز به‌ تایبه‌تیش‬ ‫له‌یه‌كێتی‌ ئه‌وروپ���ا‌و ناوچه‌ی‌ یۆرۆ كه‌‬ ‫ئێس���تا كێشه‌ی‌ هه‌ر‌ه گه‌وره‌ی‌‪ ،‬یۆنانه‌‪،‬‬ ‫یۆنانیش چواریه‌كی ئابووریه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر‬ ‫ئه‌و نه‌وته‌ وه‌ستاوه‌ كه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ بۆی‌‬ ‫دێت‪ ،‬بۆیه‌ ئه‌مه‌ وای‌ كردووه‌ كه‌ چه‌ندین‬ ‫كۆمپانیای‌ ئیتاڵی‌‌و ئیسپانی گرێبه‌سته‌‬ ‫نه‌وتیه‌كانیان له‌ناو ئێراندا بۆ س���اڵیك‬ ‫نوێ بكه‌نه‌وه‌ ك���ه‌ ئه‌مه‌ خۆی‌ له‌خۆیدا‬ ‫گه‌ره‌نتییه‌ك���ه‌ بۆ ئێران ك���ه‌ تا ماوه‌ی‌‬ ‫ساڵێكی‌ تر هیچ هێزیك ناتوانێت لێوه‌ی‌‬ ‫نزی���ك بكه‌وێته‌وه‌ ئه‌گه‌رچ���ی‌ ئه‌نجێال‬ ‫مێركل به‌م دواییه‌ داوای‌ له‌یۆنان كرد كه‌‬ ‫له‌ناوچه‌ی‌ ی���ۆرۆ به‌ده‌ركه‌وێت‪ ،‬بۆیه‌ بۆ‬ ‫هه‌رێمی‌ كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێت‬ ‫ئه‌م هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌و خۆی‌ ئاماده‌ بكات‬ ‫بۆ ئه‌و پێش���هات‌و س���یناریۆیانه‌ كه‌ بۆ‬ ‫ناوچه‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌‪.‬‬ ‫ت���ا زووه‌ ده‌بێ���ت ب���ه‌ (رب���ه‌)ی‌‬ ‫خۆم���ان نه‌وته‌كه‌مان بپێوی���ن‌و ربه‌ی‌‬ ‫س���ۆمۆ وه‌الوه‌ نێین‪ ،‬چونكه‌ ئه‌مه‌ دوو‬ ‫كاریگ���ه‌ری‌ ئه‌رێی‌ ده‌بێ���ت‪ ،‬یه‌كه‌میان‬ ‫خ���ۆ دوورخس���تنه‌وه‌یه‌كی زیره‌كانه‌یه‌‬ ‫له‌به‌غدا‌و ده‌ستوور پشگیری‌ له‌و بابه‌ته‌‬ ‫ده‌كات‌و دووه‌میش داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم‬ ‫له‌ناوه‌وه‌ی‌ هه‌رێم ده‌بێت‌و ئه‌و ده‌ست‌و‬ ‫ئه‌و ده‌ستی پێ ناكرێت‪.‬‬ ‫‪ranjmufty.blogspot.com‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.