51

Page 1

‫‪4‬‬

‫رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای وشە‬

‫ژمارە (‪ )51‬سێشەممە ‪2020/1/14‬‬

‫سەرنووسەر‬

‫سیروان رەشید‬

‫سەرپەرشتیار‬

‫کامەران سوبحان‬

‫بەفرێ ئەبارێ لە چــــــیا‬ ‫دالوەر قەرەداغی‬ ‫هەورێ هێنای گەواڵە گەواڵە‬ ‫لە مەشریقی تەمەوە‪،‬‬ ‫بەرز بەرز‬ ‫بۆ شەوێک ‪ ...‬دوو شەو و‬ ‫رەنگە تا ئەبەد ال دەدا‬ ‫لە زێدی دێرینی خۆی‪،‬‬ ‫لە سەرزەمینی نامۆی باووباپیرانی‬ ‫لە چیا‬ ‫لە رێوە یەکە یەکە دیارییەکانی‬ ‫دەردێنێ‪:‬‬ ‫ئەنگوستیلەی بەفر‪،‬‬ ‫بازنگ لە شەختەی زیو و‬ ‫ملوانکە لە زوقمی وردە مەرجان‬ ‫بەاڵم هێشتا هەر دوودڵە‬ ‫سێودووی ئەوە دەکا‬ ‫بە کامیان تێ هەڵبکا‪:‬‬ ‫سەما یان زیکر‬ ‫یاخود ستران‬ ‫بە کامیان دا بکا‬ ‫بە تەرزە یان بەفر‬ ‫یاخود بە رەهێڵەی باران!‬ ‫بەفر پرووشە دەکا لە چیا‬ ‫دونیا دەکاتە ئێوارەی خۆی‬ ‫وەک سەما بکا‬ ‫ورد ورد بە دەوریدا خوول دەخوا‬ ‫لە دەوری دەگەڕێ‬ ‫لێیەوە هەڵدەخزێ‪،‬‬ ‫پیایدا هەڵدەزنێ و‬ ‫منااڵنە گەمەی لەگەڵ دەکا!‬ ‫بەفر ئەبارێ لە چیا‬ ‫بایەکی کێوی و سرک هەڵدەکا‬

‫بەپێی پەتی بەو ئێوارە درەنگە‬ ‫دەڕوا‪،‬‬ ‫دەگەڕێ و رادەکا‬ ‫لە دەرگای ماڵۆچکەکانی شاری چیا‬ ‫دەدا‬ ‫لە دەرگای هەموو ئەو مااڵنەی‬ ‫منداڵی وردیان هەن و تایان هەن‬ ‫لە دەرگای هەموو ئەو مااڵنەی کچ‬ ‫و کوڕی گەنجیان هەن و باڵیان هەن‬ ‫لە دەرگای هەموو ئەو مااڵنەی‬ ‫لە چاوەڕوانی هەواڵی نوێ و ناکاودا‬ ‫خانەخوێکانیان دڵیان گەرم گەرم‬ ‫لە مستیاندایە‬ ‫دێن بۆ سەیر ئاکنجییانی کێوی‬ ‫لە درەخت و ئاژەڵ و‬ ‫باڵندە و مێروو و گژوگیا‬ ‫بە زوبانێک دەدوێن سپی‬ ‫بە رستەی چڕ و پێکداچوو وەک‬ ‫دارستان‬ ‫رستەی قەدبڕ و پڕ لە شۆک و‬ ‫ورشەدار‪،‬‬ ‫کە زیاتر ئیحا دەدا وەک لەوەی‬ ‫بە خاشاک و توێکڵی قسە‬ ‫ئەو ناوە بکاتە زبڵدان‬ ‫بە زوبانێک دەدوێن‪،‬‬ ‫کە وەک تیر دەیسمێ کرۆکی مانا‬ ‫وشەی گیراوە بە بۆنی گیا‬ ‫بە زیکەی زیکزیکە‪،‬‬ ‫زرینگەدار‬ ‫گڕ بە نەعرەتەی پێکران و‬ ‫فێنک و تیژ و ساف‬ ‫بە فیشکەی مار!‬ ‫سلێمانی‬

‫‪۲٠۱۹‬‬

‫شەهرام قادر‪:‬‬

‫سینەما ڕەنگدانەوەی فەرهەنگی کۆمەڵگەیە‬ ‫“شەهرام قادر” بە رەچەڵەک خەڵکی ڕانییەیە‪ ،‬لە ئێران ژیاوە و دواتر سەفەری کردووە بۆ واڵتی‬ ‫سوید و سااڵنێکی زۆرە لە سوید دەژی‪ .‬شەهرام فیلمسازە و سااڵنێکە لەو بوارەدا کار دەکات‪ ،‬پێشتر‬ ‫چەندین کوورتە فیلم و کاری دیکۆمێنتاریی دروستکردووە و بە گشتی فیلمە درێژ و سینەماییەکانی بریتین‬ ‫لە سێ فیلم کە دوانیان بە زمانی فارسین‪ ،‬سێیەم فیلمی سینەماییشی بە ناوی “هەنسکی ئاسمان” لە‬ ‫کوردستان دروستکردووە و ساڵی ‪ ۲۰۱٨‬نمایشی تایبەتی بۆ کراوە‪ .‬بڕیاریشە فیلمی هەنسکی ئاسمان لە‬ ‫مانگی داهاتوودا واتە ‪ 2020‬لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ‪ FANTASPORTO‬ی پورتوگال و لە فێستیڤاڵی‬ ‫نێودەوڵەتی ‪ DIORAMAY‬ی دێهلی لە هیندستان‪ ،‬لە بەشی فیلمی سینەمایی نێودەوڵەتی نمایش بکرێت‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬ئیدریس عەلی‬

‫* بۆچی دەگوترێت سینەما گرنگە و گرنگی سینەما لە‬ ‫چیدایە بۆ دونیای ئەمڕۆی ئێمە وەک کورد؟‬ ‫ سینەما بەشێکی گرنگی کەرەستەی راگەیاندن و‬‫هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە‪ .‬پردی گواستنەوە و گەیاندنی‬ ‫پەیامی فەرهەنگی و سیاسی نەتەوەیەکی دیاریکراوە بە‬ ‫جیهانی دەرەوە‪ .‬لە هەمانکاتدا کەرەستەی بە نێودەوڵەتی‬ ‫کردنی ئەو پەیامەیە‪.‬‬ ‫* تۆ ئەزموونی کارکردنت لەگەڵ فیلمی درێژ و کورتە‬ ‫فیلمیشدا هەیە‪ ،‬سەرەکیترین خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانی‬ ‫نێوان ئەم دوانە چین‪ ،‬بۆ تۆ کامیان سەختترە؟‬ ‫‪ -‬جیاوازی نێوان فیلمی درێژ و کورتە فیلم‪ ،‬لە داڕشتنەوە‬

‫و گەیاندنی ئایدیادایە بە رەچاوکردنی زەمەن یاخوود کاتی دیاریکراو‬ ‫بۆ ئەو داڕشتنەوەیە‪ .‬کورتە فیلم لە رووی مێژووییەوە دەکرێت‬ ‫دەستپێکی راستەقینەی دروستکردنی فیلم بە شێوە گشتییەکەی بێت‪،‬‬ ‫کە لە چوارچێوەی زەمەنێکی زۆر دیاریکراودا خۆی دەبینێتەوە‪ .‬فیلمی‬ ‫درێژ یا سینەمایی‪ ،‬زیاتر بۆ بە وێنەکردنی ئەو بابەتانەی کە خۆیان لە‬ ‫گێڕانەوە دراماتیک و نمایش دەبیننەوە بەکار دێت‪.‬‬ ‫فیلمی کورت و فیلمی سینەمایی درێژ‪ ،‬وەک دوو هێڵی پەرەلێل‬ ‫وان کە جیاوازییەکەیان هەر وەک ئاماژەم پێدا لە کات و زەمەن دایە‪،‬‬ ‫بۆ گەیاندنی پەیام و ئایدیا‪ .‬بۆ من و هەر دەرهێنەرێکی تریش‪ ،‬هەرکام‬ ‫لەو دوانە‪ ،‬دەتوانن هەم ئاسان بن و هەمیش زۆر ئاڵۆز و سەخت‪.‬‬ ‫پەیوەندی هەیە بە ئارامیی دەروون و تەرکیزی دەرهێنەر‪.‬‬

‫* گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی سینەما و فیلم‪ ،‬تا چەند‬ ‫پەیوەستە بە باری فەرهەنگی و کولتووری میللەتەوە‪ ...‬یاخود دەتوانی‬ ‫پێمان بڵێیت سینەما تا چەند دەتوانێت بەشداربێت لە ئاڕاستەکردنی‬ ‫کۆمەڵگە و گۆڕینی زهنیەتی تاک؟‬ ‫ لە بنەمادا بەڵکو بتوانین بڵێین کە ئەوە باری فەرهەنگی و‬‫کولتووریی کۆمەڵگەیە کە کاریگەری بەسەر سینەمادا هەیە‪ .‬سینەما‬ ‫خۆی لە خۆیدا رەنگدانەوەی فەرهەنگی کۆمەڵگەیە‪ .‬بەاڵم بە دڵنیاییەوە‬ ‫کۆمەڵگەیەک کە خاوەنی فەرهەنگ و کولتوورێکی دەوڵەمەند بێت‪،‬‬ ‫سینەما بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێت بە ستوونێکی بەهێزی ئەو‬ ‫فەرهەنگە و تاکەکانیشی دەبن بە نوێنەرانی فەرهەنگێکی دیار و‬ ‫پەسەندکراو‪.‬‬ ‫* سینەماکاری کورد چی بکات بۆ ئەوەی بچێتە ناو پڕۆسەی‬ ‫هونەریی جیهانییەوە و چۆن دەتوانین سینەمایەک سەرپێ بخەین‬ ‫بەرمەبنای پێوەرە هونەرییە جیهانییەکان بێت؟‬ ‫ بە رای من سینەماکاری کورد پێش هەر شتێک پێویستە‬‫بایەخێکی زیاتر بە دەوڵەمەندکردنی بواری فیکری و مەعریفی بدات‪.‬‬ ‫سینەما بریتییە لە دوو بەشی زهنی و فیزیکی‪ .‬ئەو دوو بەشانە یەکتری‬ ‫کامڵ دەکەن و لە کۆتاییدا سینەمایەکی راستگۆ کە رەنگدانەوەی‬ ‫فەرهەنگێکی بەرچاوە‪ ،‬لە تێکەڵبوونی ئەو دوو بەشە لەدایک دەبێت‪.‬‬ ‫* بوونی فێستیڤاڵە هونەرییەکان چۆن هەڵدەسەنگێنیت و ئەو‬ ‫فێستیڤااڵنە دەتوانن چ دەور و نەخشێکیان لەسەر رەوتی گەشەکردنی‬ ‫سینەمای کوردی هەبێت؟‬ ‫ فێستیڤاڵی فیلم دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ جواڵندنی وزەی‬‫فیلمسازان‪ .‬کەواتە بوونی فێستیڤاڵ ئەرێنییە و ئاماژەیەکیشە‬ ‫بۆ بەرچاو بوونی رووخساری فیلمسازی لە کومەڵگەدا‪ .‬هاوکات‬ ‫فێستیڤاڵەکان ئامرازێکی باشن بۆ پەیوەندیی هونەری و فەرهەنگی‬ ‫لەگەڵ واڵتانی تر‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.