4
سەرنووسەر
ژمارە ( )47سێشەممە 2019/12/17
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سیروان رەشید
سەرپەرشتیار
کامەران سوبحان
لێگەڕێ قسە ببێتەوە بە مۆسیقا هەڵبژاردەیەک لە شیعری ئاننا ئاخماتوڤا
وەرگێڕانی :دالوەر قەرەداغی
١ من وەک عاشقێکی چەنگژەن نەهاتم تا رۆ بچمە نێو دڵی خەڵکەوە شیعری من دەنگی پێی گەڕێکە کە بە گوێڕادێران لێی ناڵەت پێ دەکەوێ و نەفرەت من نە ناوبانگێکم ویستووە نە ستایشێ سی ساڵی تەواو لەژێر باڵی نابووتیدا ژیام. ٢ من دەزانم خوداکان ئینسان دەکەنە شتێک بەبێ ئەوەی رۆحی لێ بسەنن تۆیش لە ناخی مندا بوویتەتە بەردێ تا غەم بکەیتە شتێکی جاوید ٣ عیشق جاروبار وەک مارێ دەخزێتە دڵەوە هێور هێور ژەهری خۆی تێدەڕژێ جاروبار رۆژێکی تەواو وەک کۆترێ پەنجەرەکەت هێڕەی لەسەر هەڵدەنیشێ و وردەنان دەچنێتەوە هەندێ جار عیشق لە نێو گوڵێکی خەواڵووەوە دەردەپەڕێتە دەرێ وەک زوقمێ ،نمێ ،بەسەر گەاڵکەیەوە بریسکەی دێ جاروباریش فێڵبازانە تۆ لە هەموو ئەوەی کە شاد و ئارامە بە دوور دەگرێ هەندێ جار لەسەر ئارشەی ڤیۆلینێ کروشکە دەکا بە ئاوازە غەمگینەکەی قوڵپ قوڵپ دەگریە هەندێ جار کە تەنانەت ناتەوێ باوەڕ بکەی لە پێکەنینی کەسێکدا جێ خۆش دەکا ٤ ناترسم لە چارەنووسی ترسناک لە دڵتەنگییە کوشندەکانی باکوور گرنگ نییە چیدی سپێدەدەمان نەبینین هەتاو لێمان نەدا ئەمڕۆ دیارییەکت پێشکەش دەکەم کە لە دونیادا دەگمەن و بێوێنەیە: وێنە سەماکردووەکەم لە ئاودا لە کاتێکدا کە هێشتا جۆگەی شەوانە بێدارە نیگام ،نیگایەک کە ئەستێرەگەلی شەکەت لەبەردەمیدا توانای چوونەوەیان نییە بۆ ئاسمان سەدای میرای دەنگم دەنگێ کە رۆژێ لە رۆژان گەرم و گەنج بووە ئەوانەت هەموو پێشکەش دەکەم تا تۆ بتوانی بێ دردۆنگی
قژقەڵەکانی
بەرگەی چەنەبازی دەوروبەری شار بگری تا هەوای بۆقکردووی رۆژانی ئۆکتۆبەر دڵگیرتر بێ لە فێنکایی مانگ منت لە یاد بێ فریشتەی من تا یەکەم بەفر ،تا دوایین بەفر منت لە یاد بێ ٥ چیدی لە یەک پەرداخدا ناخۆینەوە نە ئاو ...نە شەراب چیدی ماچەکانی بەیانیان تەواو لە خۆرئاوابوونیش تەماشای پەنجەرەوە تۆ لەگەڵ خۆردا دەژیت من لەگەڵ مانگ بەاڵم لە ئێمەدا تەنها عیشقێ زیندووە. بۆ من ،هاوڕێیەکی بەوەفا و ناسک بۆ تۆ ،کچێکی بزێو و شادمان بەاڵم من ترس لە چاوە خۆڵەمێشییەکانی تۆدا دەبینم تۆ کە نەخۆشت خستم یەکتر بینینەکان کورت و درەنگ درەنگ. لە شیعری مندا تەنها دەنگی تۆیە، گۆرانی دەچڕێ لە شیعری تۆدا تەنها رۆحی منە، سەرگەردان ئاگرێ هەاڵیساوە ،کە نە بیرچوونەوە دەتوانێ بیکوژێنێتەوە و نە ترس ئای خۆزیا لەم لەحزەیەدا دەتزانی لێوە وشک و پەمەییەکانتم چەند خۆش دەوێ ٦ دەستەکانم لەژێر شاڵەکەمدا لێکنان و بیرم کردەوە بۆچی ئەمڕۆ رەنگی پەڕیوە؟ دڵی ئەو پڕ لە غەم و خەفەتی من بووە رەنگ بە رووخسارییەوە نەماوە ئەو ساتەوەختە بیر ناچێتەوە ئەو ساتەوەختە هەمیشە لە زەینمدا زیندووە بەبێ هیچ قسەیەک بەبێ گۆکردنی وشەیەک بە هەنگاوی قورس لە دەرگاکە چووە دەرەوە منیش بە خێرایی با لە پێپلیکانەکان رامکردەوە خوارەوە تا لە نزیک دەرگاکەوە گرتمەوە خەریک بوو هەناسە لە سینگمدا دەوەستا کە هاوارم کرد: سوعبەت بوو مەڕۆ من بێ تۆ دەمرم بە ئارامییەکی ترسناک و زەردەخەنە لەسەر لێو ،گوتی: بڕۆ ژوورەوە دەرگاکە داخە بای هەیە!
٧ جیابوونەوە لە تۆ دیارییەکە لە بیرکردنت نیعمەتە بەاڵم ئازیزی من ئایا هیچ ژنێکی تر ئەو خاچە لە کۆڵ دەنێ کە من لەسەر ئەرز دامنا؟ ٨ لە دڵمدا ،یادەوەرییەک هەیە وەک بەردێکی سپی لە دڵی دیواردا من نیازی جەنگم نییە ،توانای جەنگم نییە یادەوەری خۆشی و ناخۆشیی منە هەر کەسێ لە چاوانم بنۆڕێ ناتوانێ نەیبینێ ناتوانێ بیری لێ نەکاتەوە ناتوانێ بێدەنگ و خەمین نەبێ وەک بڵێی گوێی بۆ حەکایەتێکی تاڵ رادێرابێ دەزانم خوداکان مرۆڤەکان دەکەنە شتگەل و لێدەگەڕێن دڵئاگایی مرۆیی زیندوو و ئازاد بمێنێ تا پەرجووی رەنج بە زیندوویی رابگرێ بەو چەشنەیە کە تۆ لە مندا لە شێوەی یادەوەرییەکدا دروست بووی. ٩ لێگەڕێ قسە ببێتەوە بە مۆسیقا ئوسیب ماندلشتام
دەپشکوێیت و گوڵپەڕ دەکەیتەوە لە نەغمەدا من تۆم بۆ بەر خاچ هێنا تا جارێکی دی عەزاب بچێژی و تۆم بە دەست دوژمنەوە دا. هەشت هەزار میل بەربەستێک نییە، لەم هەر سترانبێژییەکان نزیکانەوەیە ،لە باخەکە، دەتوانم دەنگی هەناسەدانەکانی لێ بژنەوم. دەزانم ئەویش دەیژنەوێ. ناتوانم سەرزەنشتی بکەم، ئەم بەیەک گەییشتنە بە دەست ئێمە نییە. هیچکاممان گوناهێکی لە ئەستۆ نییە، قوربانییەکەی ئێمە بەبێ خوێن بو، من ئەوەم لە بیر کرد و ئەویش.
سەرچاوە: آنا آخماتووا کتاب :خاطرهاي در درونم است گزيده شعرهاي عاشقانه آنا آخماتووا ترجمه احمد پوري