4
سەرنووسەر
ژمارە ( )40سێشەممە 2019/10/29
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سیروان رەشید
سەرپەرشتیار
کامەران سوبحان
لە نێوان تڕادیشناڵ و مۆدێرنەدا چێژنامەی رۆحی پێشهوا كاكهیی
بەشی یەکەم:
لەنێو یەخچاڵەکەدا: جگە لە شەربەتی هەنجیر، شووشەیەکیش زەیتوون هەڵگیراوە. لە ریزی بنەوەش: هەندێک مەزە،
موحــــــەمــەد
لەگەڵ پێکێک ویسکی دانراوە. تۆ بخۆرەوە و منیش لەگەڵتدا دادەنیشم. تۆ پێکێک هەڵبدە و منیش زەیتوونت لەگەڵدا دەخۆم. تۆ مەستبە و منیش نوێژی خۆم دادەبەستم. تۆ سەیرکە هاوڕێ، وەک ئەو مەالیانە دانیشتنت رەت ناکەمەوە. کە کەسێ لەگەڵ مەیخۆردا دابنیشێ وەک ئەوە وابێت بخواتەوە. منیش بە بەڵگەوە دەیڵێم: ئەوەنییە خودا سوێندی بە زەیتوون خواردووە!
حسەین لەتیف
ئەی ئاگر :سارد بەرەوە سارد بەرەوە سارد بەرەوە سارد بەرەوە سارد بەرەوە سارد بەرەوە سارد بەرەوە سارد بەرەو سارد بەرەوە و سارد بەرەوە سارد سارد سارد سارد سارد .............
بەشی دووەم:
ساردتر ساردتر ساردتر ساردتر
لەنێو ئەوقافدا: چەند هۆبەیەک دروست دەکەم. هۆبەیەک ،دوو دەرگا و پەنجەرەی هەبێت: ئاهورامەزدا و ئەهریمەن، هاموشۆیان هەبێت.
ساردتر ساردتر ساردتر سارد سارد سارد سارد كەمێك ساردتر كەمێكی تر ساردتر سارد بە سارد بە سارد بە سارد بە سارد بە سارد بە وەك كانیاوەكانی (سەرێ كانی) و (گرێ سپی) ئەوەی كە دەسووتێت (برایم) نییە (موحەممەد)ە.
گومبەزێک دەڕازێنمەوە: هونەری بیناکاری، وەک سەمەرقەند و بوخارا بێت. پێشنوێژێکیش دادەنێم، مەوالنا تێکەڵ بە شەمس بێت. لە تەنیشت هۆبەکەی ئەوالشەوە:
2019/10/22
پێنجشەممەی پیرۆز ویلیام بلەیک لە ئینگلیزییەوە :عەبدولخالق یەعقووبی ئایا ئەوەیە ئەو شتە پیرۆزەی بایی بینین بێت لە واڵتێکدا کە خێری فراوانە و سامانی زۆر. لە کاتێکدا منااڵنی رەشوڕووتن، زگێک تێر و زگێک برسی بە نانەڕەقەی دەستی ساردی بەرتیلخۆر؟ ئایا ئەم هاوارە لەرزۆکە سترانە؟ ئایا دەشێ ئەم هاوارە ببێتە ئاوازی شادی؟
بەم هەموو منداڵە هەژار و داماوە؟ بەڵێ ،ئێرە واڵتێکە پڕ لە نەداری و نادادی! بەڵێ ،خۆری ئەوان هەرگیزاوهەرگیز هەڵنایەت. بەڵێ ،کێلگەی ئەوان وشک و روو لە گڤەگڤی بایە. رێگایان رژد و ئەستەم و دڕووڕێژە، بەڵێ ،ئێرە واڵتێکە زستانی هەتاهەتایە. ئەو واڵتەی هەتاوی هەموو کاتێ بدرەوشێتەوە، ئەو واڵتەی بارانی چرکە بە چرکە داببارێ: منااڵنی هەرگیز برسی ناچنەوە ماڵ، ئارامی بەهۆی هەژاری لە گیانی مرۆ ناتارێ.
نەخشەیەک دروست دەکەم، لە قەاڵوە ،نێو ژوورەکەی دیار بێت. وەك مەلیکەتاوس، جوانی ،دونیا بنەخشێنێت. تەنبورێکیش لە هۆڵەکە دادەنێم: پەنجەی یارسانییەکان، ئاوازی رۆحمان بۆ بژەنێت. بە یادی داود، شمشاڵیش حزووری هەبێت. ژورێکیش دادەنێم بۆ لێبووردەیی، وەک ئەوەی عیسا بە خاچەوە: هەمیشە لە بەرچاومان بێت. دەیکەمە کڵێسا و هەمیشە رۆح ،تێیدا ئامادە بێت. ئاخیر ژوریش دەهێڵمەوە: بۆ دارئاساکەی موسا، بۆ ئەوەی لە بەرچاوتان بێت. گەر یەکدیتان قبووڵ نەکرد، بە سیحرێک ،ئەوقاف سەرەوبن بێت.