31

Page 1

‫‪4‬‬

‫ژمارە (‪ )31‬سێشەممە ‪2019/8/27‬‬

‫رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای وشە‬

‫سەرنووسەر‬ ‫سیروان رەشید‬

‫سەرپەرشتیار‬ ‫کامەران سوبحان‬

‫بەهادین ‪ :Bahaiden‬واڵتێ رێزی‬ ‫هونەرمەندەکانی نەگرێ دەبێ فەرامۆش بکرێ‪!.‬‬ ‫پاس ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ــپۆرت‬ ‫دڵشاد عەبدوڵاڵ‪ /‬هەولێر‬ ‫ئەگەر منیش وەکو هەر خواپێداوێک‬ ‫خاوەن پاسپۆرتی خۆم بام‬

‫هەر رۆژەو هەڕەشەی دراوسێیەک داینەدەچڵەکاندم‬ ‫واڵتم وەکو بەرگی کۆن لە چەند شوێنەوە نەدەدڕا‬

‫‪ ....‬تاد‪.‬‬

‫وەک کرێچییەک هەر رۆژەو خاوەن ماڵ بەردەرگای پێبگرێ‬

‫هەرجارە و بە بیانوویەک کرێی لەسەر زیاد بکا!‬

‫هەمووجارێکیش هەڕەشەی دەرکردنی بکا‪.‬‬ ‫‪...‬تاد‪.‬‬

‫پاسپۆرت گرنگرتە لە واڵت!‬

‫لە فڕگەکان پاسپۆرتی عێراقیم دەپشکرنێ‬

‫لە ریزی قاچاخچی سەحرا و چەتەی دەریا رادەگیرێم‬

‫پرسیاری هەموو شتێک دەکەن‪:‬‬

‫‪Your mother is alive? Yes.‬‬

‫‪What is her phone number? I don’t know.‬‬

‫‪How to be you don’t know? .‬‬

‫‪ -‬فڕگەی جۆن کەنەدی‪ -‬نیۆیۆرک‪-‬‬

‫دەپرسن‪ :‬فاتوورەی حجزی ئوتێل‪ ،‬یان کەفیلی خاوەن پاسپۆرتی‬

‫بیانی‬

‫چەند جارێکیش هەر بۆ شڵەژاندنم تەماشای ناو چاوم دەکەن‬

‫هەموو نەفەری ناو فڕۆکە جانتا هەڵدەگرن و دەڕۆن‬

‫من بە تەنیا دەمێنمەوە‪ ،‬لەبەر ئەوەی‪،‬‬

‫فیزای ئەڵامنیام وەرگرتووە و لەوێ نامێنمەوە‬ ‫دەچم بۆ ماڵی خزمێک لە هۆڵەندا‪.‬‬

‫‪ -‬فڕگەی دۆسڵدۆرف ‪-‬‬

‫ئێ من چی بکەم؟ کونسوڵخانەی هۆڵەندا نییە لە هەولێر‪.‬‬ ‫‪ ....‬تاد تاد‪.‬‬

‫لەو جیهانە گەورەیەدا کوا جێگەی کورد؟‬

‫سەت هۆ هەیە بۆ رقی من‪ ،‬هیچ هۆ نییە بۆ خۆشەویستی‬ ‫ئەی بێباک دانیشتووی سەرکورسی!‬ ‫ئەو ژیانەم بە فلسێک ناوێ‬

‫وەک دەرۆزەکەرێک لەو دەرگاوە بۆ ئەم دەرگا‬

‫دەست پان بکەمەوە بۆ مانەوە‪.‬‬

‫بێ هۆ نییە! بێ هۆ نییە!‬

‫خوالنەوەم لە بازنەی بەتاڵدا بێ هۆ نییە‬

‫تەنانەت غەریبیم لە خاکی خۆمدا‪ ،‬بێ هۆ نییە‬ ‫رۆژێک دەڕۆم و ئەو واڵتە جێ دێڵم‬

‫نە خەمی منیەتی نە هی خۆی‬

‫هەر رۆژە و لەژێر پێی پۆستاڵێک‪.‬‬

‫دەڕۆم لەپێناو پاسپۆرت؟ نا‪ ،‬بۆ ئەوەی چیدی‬ ‫وەک قاچاخچی و چەتەی دەریا نەپشکرنێم‪.‬‬

‫ئەو جانتایەی بە شامنەوەیە‪ ،‬سێ شتی تێدایە‪:‬‬

‫یەکیان سەعاتەکەی باوکم‬

‫هەتا مرد دەققە بە دەققە‪ ،‬دەیژمارد کەی دەگا بە ئاوات‪.‬‬

‫دووەمیان‪ ،‬چارۆگەکەی دایکم‬

‫ئەو پرچەی پێ دادەپۆشی‪ ،‬کە نەیهێشت غەریبێک بیبینێ‪.‬‬ ‫ئەوەی تریان دەفتەری شیعرەکامنە‬ ‫هەتا دەمرم نامەوێ ملکەچ بن!‬

‫*پەیوەندی نێوان هونەرمەند و مێژوو‪،‬‬ ‫پەیوەندییەکی خۆڕسکە‪ ،‬یان لەدەرەوەی ویست و‬ ‫ئارەزووی هونەرمەند درووست دەبێت؟‬ ‫دەستپێکێکی باشە بۆ گفتوگۆکەمان‪ ،‬من‬‫پێموایە مێژووی هەموو هونەرمەندێک راستەوخۆ‬ ‫یان ناڕاستەوخۆ‪ ،‬پەیوەستە بە مێژووی گەل و‬ ‫نەتەوەکەی‪ .‬بۆ هونەرمەند مێژوو پەیوەستە‬ ‫بەو فیگەر و کارەکتەرانەی کە فەوتاون‪،‬‬ ‫چۆن بیاندۆزیتەوەو لە چوارچێوەی هونەردا‬ ‫کۆیانکاتەوە‪ .‬گەر ئەنفال‪ ،‬وەک چەمک و بابەتێکی‬ ‫فەوتاو هێما بکەین‪ ١٨٢ ،‬هەزار هاواڵتی دەکوژرێن‬ ‫و دڵڕەقانە دەخرێنە ژێر گڵ‪ ،‬ئەمە چ وێنەیەک‬ ‫دروست دەکات؟ پرسیارێکی تر‪ ،‬ئایا هونەرمەندی‬ ‫کورد بۆ خۆی کار دەکات‪ ،‬یان لە مێژووەکەیدا‬ ‫کار دەکات؟ ئەمانە بابەتی گرنگن و هەمیشە لە‬ ‫کارەکانمدا ڕەنگدانەوەیان هەیە‪.‬‬ ‫*ئەم چیرۆکە‪ ،‬مەبەستم چیرۆکی ئەنفالە‪،‬‬ ‫الی تۆ چ رەنگدانەوەیەکی هەیە‪ ،‬چۆن دێتە کارە‬ ‫هونەرییەکانتەوە‪ ،‬چونکە ماوەیەکە لەو بوارەدا‬ ‫بەرهەمت دەبینرێت؟‬ ‫پڕۆژەکە لە ئایدیایەکە سەرچاوەی گرتووە‪،‬‬‫ئەو ئایدیایەش لە وێنەیەکەوە سەرچاوەی گرتووە‪،‬‬ ‫کە ریزێ منداڵ وەستاوون لەسەرەیەکدا‪ ،‬گوایە‬ ‫دەڵێن مندااڵنی ئەنفالن‪ .‬الی من هەرچی بێ‪،‬‬ ‫وێنەکە بێ ئەنداز غەمگین بوو‪ .‬گەر چیرۆکەکەشی‪،‬‬ ‫مندااڵنی ئەنفال نەبێ‪ ،‬تازە هاتوەتە ناو کارە‬ ‫هونەرییەکانمەوەو بوو بە پڕۆژەیەک‪ ،‬ئەو‬ ‫نەعالنەی پێی ئەو منداڵە‪ ،‬لە مەرسەمەکەمدا‬ ‫بوویە گوڵ‪ .‬هەربۆیە سەرنج بدە‪ ،‬پڕۆژەکەم ئەو‬ ‫ناوەم لێنا (شوێن پێی ئەو مندااڵنەی لە بیاباندا‬ ‫بوون بە گوڵ‪)!.‬‬ ‫* پڕۆژە هونەرییەکە‪ ،‬بێگومان بە تابلۆ لە‬ ‫دایکبوو‪ ،‬چەند تابلۆن بە گشتی؟‬ ‫‪ ٣١‬تابلۆی قەبارە گەورە‪.‬‬‫*بۆچی ‪٣١‬ی تابلۆ؟‬ ‫من یەک مانگی رێک لەگەڵ ئەو منداڵەدا‬‫ژیام‪ ،‬مانگەکەش ‪ ٣١‬رۆژ بوو‪.‬‬ ‫*کەی پڕۆژەکە نمایش دەکەیت‪ ،‬پێموابێ‬ ‫پڕۆژەکەت‪ ،‬دەبێتە کارێکی هاوبەش‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫هونەرمەندێکی مەغریبی؟‬ ‫بەڵێ بێگومان وایە‪ ،‬لە ناوەڕاستی مانگی‬‫‪١٠‬ی ئەمساڵ نمایشی دەکەین‪ ،‬لە ئەڵمانیا و چەند‬ ‫واڵتێکی تر‪ ،‬ئەو هونەرمەندە مەغریبییە ناوی‬ ‫“عادل حەوێتە” بە دیدێکی ئیستاتیکی باسی‬ ‫سنوور لە کارە هونەرییەکانیدا دەکات‪ ،‬پێکەوە‬ ‫باسی ئەنفال و سنوور دەکەین‪.‬‬ ‫*هونەرمەندێکی کورد و مەغریبیی چ شتێک‬ ‫پێکەوە دەیانبەستێتەوە‪ ،‬بۆ کاری هونەریی؟‬ ‫ من باسی ئەنفال‪ ،‬ئەو باسی سنوور و زیندان‬‫دەکات‪ .‬منداڵ و ژن کاتێ بێتاوان لە زینداندا‬ ‫دەبن‪ ،‬چۆن رۆژەکانی تەمەنیان دەژمێرن‪ .‬ژمارەی‬ ‫ئەو رۆژانە و ژمارەی قوربانیانی ئەنفال دەبێتە‬ ‫بابەت و بە هونەر کاری تێدا دەکرێت‪.‬‬ ‫*کارە هونەرییەکانت بە گشتی و ئەم ‪٣١‬‬ ‫تابلۆیەی ئەم پڕۆژەیەت‪ ،‬دووبارە بوونەوە نین‬ ‫و زۆر گۆڕانکاریی هاتووە بەسەر کارەکانتا‪ ،‬ئەو‬ ‫گۆڕانکارییانە لە چییەوە هاتووە؟‬ ‫دووبارەبوونەوەی هونەرمەند لە کاری‬‫هونەریدا‪ ،‬واتا هونەرمەند مەغروورەو نایەوێ‬ ‫بگۆڕێت! بۆیە مەبەستم بووە شتێکی نوێ پیشانی‬ ‫بینەر بدەم‪ ،‬ئەو بینەرە هەر هاواڵتییەکی سەر‬ ‫ئەم زەمینە بێت‪ ،‬نەک بە تەنها کورد‪ ،‬بۆئەوەی‬ ‫بزانێ چیرۆکێکی غەمگین هەیە و ناوی ئەنفال و‬ ‫کووشتن و بڕینی کورد بووە بە بێتاوان‪.‬‬ ‫*بۆچی ئەو جیهانگەراییە دەبینی لە کاری‬ ‫هونەریدا‪ ،‬بابەتەکەت “ئەنفال”ە و بابەتێکی‬ ‫کوردییە‪ ،‬بۆ دەتەوێ ئەو رەگە کوردییەی‬ ‫لێبسەنیتەوە؟‬ ‫نا من نامەوێ رەگی تاوانکارییەکە بەرامبەر‬‫کورد البەرم‪ ،‬بەاڵم بابەت کە دەبێتە هونەر‪ ،‬من بۆ‬ ‫بینەرێکی فراوانتر کاری هونەریی دەکەم‪ ،‬چونکە‬ ‫کورد بینەری نییە‪!.‬‬ ‫*ئەم قسەیەت جۆرێکە لە گشتگیرییەت و‬ ‫رەهایی پێوە دیارە‪ ،‬من کوردم و بینەری هەموو‬ ‫کارەکانی تۆ و زۆر هونەرمەندی تریشم‪ ،‬خۆ ئەم‬ ‫کوردبوونەم رێگریی نەبووە‪ ،‬لە پرۆسەی بینینم‪!.‬‬ ‫تۆ تاکە کەسی‪ ،‬وەک خۆت بینەری نەک وەک‬‫کوردبوونەکەت‪ .‬وەک نووسەرێک کوردیت‪ ،‬راستە‬ ‫بە کوردیی دەنووسیت‪ ،‬بە ئەڵمانیی نانووسی‪،‬‬ ‫بەس تەنها وەک کورد نابینیی‪ .‬ئەمە کێشە‬ ‫قووڵەکەمانە لە کاری هونەرییدا‪ .‬چۆن نووسەرێک‬ ‫وەک خۆی لە دەرەوەی ناسنامەی کوردبوون و‬ ‫ئەڵمانیبوون و عەرەببوون بێ شتەکان ببینێ‪،‬‬ ‫من و تۆ بەدەر لە ناسنامەی کوردبوونەکەمان‪،‬‬ ‫هەمیشە گفتوگۆ و دیالۆگمان هەبووە‪ ،‬وەک کاری‬ ‫هونەری و بینین و خوێندنەوەی چەمک و بابەتە‬ ‫جیاوازەکان‪.‬‬ ‫من بۆ کوردبوون و کوردنەبوون کاری‬ ‫هونەریی ناکەم‪ ،‬بۆ ئەوەش کار ناکەم کەسێ‬ ‫دەستخۆشیم لێبکات‪ ،‬ئەو دیدەی تۆش هەتە بۆ‬ ‫بینین و کوردبوون‪ ،‬الی من گرنگ و بایەخدارە‪.‬‬ ‫غروور نامگرێ‪ ،‬بەاڵم دڵخۆشیشم بەو دیدە کارە‬ ‫هونەرییەکانم دەبینیی‪ ،‬بە تایبەتی ئەم پڕۆژە‬

‫بەهادین هونەرمەند‪ ،‬کە پێشتر لە نێوەندی هونەریدا بە “حەمە بەهادین” ناسرابوو‪ ،‬لەم‬ ‫گفتوگۆ کراوەیەدا‪ ،‬دیدی خۆی لەسەر کوردبوون و هونەر دەخاتە ڕوو‪ .‬ئاماژە بەوە دەکات‬ ‫کە کاری هونەریی لە دەرەوەی بازنەی کوردبوون و کوردنەبوون دەکات‪ .‬لە گفتوگۆکەدا‬ ‫کە لە گەلەرییە تایبەتییەکەی خۆی “ئاڤێستا” لە شاری مانهایم سازکرا و زیاتر لە دوو‬ ‫سەعاتی خایاند‪ ،‬ئەمە پوختەی گرنگترین تەوەرەکانییەتی‪ ..‬ئەم هونەرمەندە کوردە‪ ،‬باس لە‬ ‫پەیوەندی وشە و میلۆدیی بە ڕەنگ و تابلۆکانییەوە و زۆر بابەتی تر‪ ,‬دەکات‪.‬‬ ‫گفتوگۆی‪ :‬کامەران سوبحان‬

‫هونەرییە‪ ،‬کە یەکێکە لە پڕۆژە هونەرییەکانم‬ ‫کە دڵم پێخۆشە‪ ،‬چونکە بۆ تراژیدیای ئەنفالە و‬ ‫دەمەوێ لە ئاستێکی بااڵتر لەو ئاستە کاری بۆ‬ ‫کراوە کاری هونەریی بۆ بکەم‪.‬‬ ‫* یەکێ لەو شێوازە کارکردنەت کە مایەی‬ ‫لەسەر وەستانە‪ ،‬کارکردنی تۆیە کە تەنها لە‬ ‫سنووری ئەڵمانیا و ئەوروپا نەوەستاوەتەوە‪ ،‬رۆژێ‬ ‫لە تۆکیۆ پێشانگەت هەیە‪ ،‬رۆژێ لە پەکین و‬ ‫رۆژێ لە سیدنی و رۆژێ لە ریبات‪ ،‬ئەی بۆ رۆژێ‬ ‫پێشانگەیەکت ناهێنیتەوە بۆ هەولێر؟‬ ‫لە راستیدا دەبێ لەم پرسیارەدا کەمێ‬‫هێمنتر و راشکاوتر بم‪ .‬من وای دەبینم واڵتێ‬ ‫رێزی هونەرمەندەکانی خۆی نەگرێ‪ ،‬دەبێ‬ ‫فەرامۆش بکرێ‪ !.‬نیشتمان نابێ هونەرمەندەکانی‬ ‫سواڵی لێبکەن‪ !.‬با میوانداریم بکات‪ ،‬با پشتیوانی‬ ‫کارەکانم بێ‪ ،‬بۆچی نایەم‪ ،‬النیکەم بەشێکی‬ ‫گرنگی یادەوەریم لەو واڵتەدا جێهێشتووە‪ ،‬ئەمە‬ ‫جگە لە مەسەلەی زێد و منداڵی و الیەنی نەست‬ ‫و سایکۆلۆژیای گشتی‪ .‬من نامەوێ ببم بە‬ ‫هونەرمەندێکی ئەوروپی‪ ،‬من کوردم و رەگەکەم‬ ‫کوردییە‪ ،‬بەاڵم هونەرەکەم گڵۆباڵ و جیهانییە‪.‬‬ ‫من دەچمە شار و واڵتان کە پڕۆژەی هونەرییم‬ ‫هەیە‪ ،‬لەکاتی کارەکانمدا کە لەگەڵ فڵچە و‬ ‫رەنگدا دەبم‪ ،‬گوێ لە دەنگی خالقی و عەدنان‬ ‫کەریم دەگرم‪ ،‬کەواتە من بە سایکۆلۆژیاو نەست‪،‬‬ ‫هەر بەشێکم لە کوردستان‪ .‬زۆرجار گوێ لە‬ ‫شیعرەکانی شیرکۆ بێکەس دەگرم‪ .‬کەواتە‬ ‫کوردبوونەکەم هەر هەیە‪ .‬یان کە کار دەکەم‪،‬‬ ‫لە باگراوند و نەستمدا‪ ،‬هیڵێکی خالید رەسوڵ‪،‬‬ ‫یان وەهبی رەسوڵ و رێبوار سەعید دێتە ناو‬ ‫کارەکانم‪ .‬یان هونەرمەند ئیسماعل خەیات و اللە‬ ‫عەبدە بتەوێ یان نا‪ ،‬پێشەنگ و رێنمایکارمان‬ ‫بوون و کاریگەریی خۆیان هەیە‪ ،‬ئەمانە هەموومان‬ ‫پێکەوە کوردین و لە کاری هونەریشدا‪ ،‬ناتوانین لە‬

‫کوردبوون هەڵبێین‪ !.‬بەاڵم ئێستا بەدەر لەم ناو‬ ‫و بابەتانەی هێمامان بۆ کردن‪ ،‬کە دەگەڕێیتەوە‬ ‫بۆ کوردستان‪ ،‬دەبینین شتەکان زۆر گۆڕاون و لە‬ ‫جێگەی خۆیاندا نین‪.‬‬ ‫*مەبەستت لە کاری هونەرییە گۆڕاوە؟ وەک‬ ‫چی‪ ،‬مانای جیاواز هەیە بۆ هونەر؟‬ ‫بۆ ئەمەش دەبێت کەمێ وردتر بین‪ ،‬کە چی‬‫هونەرە و چی هونەر نییە‪ !.‬ناکرێ پەرداخێک‬ ‫لە شوینێکدا دانێیت و بڵێیت ئەوە هونەرە‪.‬‬ ‫ئەوە کۆنسێپت و ئینستالەیشنە‪ .‬نەخێر ئەوە نە‬ ‫هونەرە و نە کۆنسێپتە!! چونکە هێشتا وێنەکە‬ ‫تەواو نەکراوە‪ .‬هێشتا مانای چەمکەکان وەک‬ ‫خۆی ناگات‪ ،‬تا تۆ پەرداخێک‪ ،‬کورسییەک فڕێ‬ ‫بدەیتە شوێنێک و بڵێیت ئەوە هونەرە‪ !.‬بەاڵم‬ ‫لێرە لە ئەڵمانیا ئەوە هونەرە‪ ،‬چونکە شتەکان‬ ‫گەیشتوونەتە شوێنی خۆی و ئاستی هۆشیاریی‬ ‫تاک و مێژووی هونەر و پێگەی هونەر زۆر‬ ‫جیاوازە‪ !.‬هونەر بە گشتی‪ ،‬وردیشی بکەینەوە‬ ‫موزیک بۆ نموونە چ رۆڵ و کاریگەرییەکی هەیە‬ ‫لەسەر هەست و بینینی هونەرمەند و کۆمەڵگە؟‬ ‫تا ئێستا لە کۆمەڵگەی ئێمەدا موزیک وەک‬ ‫ئەهریمەن و گوناه سەیر دەکرێ‪ ،‬دەکرێ بەو‬ ‫شێوەیە چەمکی هونەر فڕێبدەینە کۆمەڵگەیەکی‬ ‫واوە؟ بێگومان هەڵەیە و هەڵەیەکی گەورەش‪!.‬‬ ‫*باسی مۆزیکت کرد‪ ،‬ئەوە تەوەرێکی ترە‬ ‫و باسی ناکەم بۆ دەرفەتێکی تر‪ ،‬بەاڵم موزیک‬ ‫کاریگەرییەکی قووڵی لە کارە هونەرییەکانت‬ ‫هەیە‪ ،‬چ وەک هێما و ئاماژە‪ ،‬چ وەک گوێگر‪ ،‬کە‬ ‫بەردەوام میلۆدی ئامادەیی هەیە‪ ،‬ئەم پەیوەندییە‬ ‫لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟‬ ‫بەشێکی پەیوەستە بە پەروەردە و ئاستی‬‫بینینی خۆم‪ ،‬تەنها بۆ موزیک نا‪ ،‬بۆ ئاوازی‬ ‫وشەکانیش‪ ،‬من کە گوێم لە خالقی یان عەدنان‬ ‫کەریم گرت‪ ،‬هەمان دیدە کە لەگەڵ ئاوازی‬

‫تابلۆی(شوێن پێی ئەو مندااڵنەی لە بیاباندا بوون بە گوڵ)‬

‫وشەکانی “شێرکۆ بێکەس و دالوەر قەرداغی”ش‬ ‫دەژیم‪ ،‬هەمیشە وتوومە لە دنیای کولتووری‬ ‫ئێمەدا نەنووسراوەتەوە‪ ،‬وشەکان چ رەنگێکیان‬ ‫هەیە‪ .‬مادام گفتوگۆ دەکەین‪ ،‬با هەردووکمان‬ ‫پرسیار بکەین‪ .‬سوبحان تۆ کە کتێبێ دەنووسیت‬ ‫و ناوی دەنێیت “نائارامیی” دەکرێ بزانم نا‬ ‫ئارامی رەنگی چۆنە؟ زەردە؟ بۆیە بەرگی‬ ‫کتێبەکەت زەرد کردووە؟ کە کتێبێ دەنووسیت و‬ ‫ناوی دەنێیت “لە خەیاڵەوە بۆ خۆڵ” ئەرێ خەیاڵ‬ ‫چ رەنگێکی هەیە؟ خۆڵ الی تۆ هەر ئەو رەنگە‬ ‫خۆڵە سرووشتییەیە؟‬ ‫*وشەکان هەمەڕەنگ و هەمە شێوەن‪ ،‬الی من‬ ‫نائارامی زەردە‪ ،‬وەک گەاڵی پایز‪ ،‬وەک نیگەرانییە‬ ‫قووڵەکانی خۆم‪ .‬وەک گوومان و دڵەڕاوکێکان‪..‬‬ ‫“خۆڵ”یش بە هەمان شێوە‪ ،‬بەاڵم لە بەشێک بۆ‬ ‫بەشێکی تری کتێبەکە دەگۆڕێ‪“ ،‬خۆڵ”ی رەش‬ ‫و خۆڵی سپی و خۆڵی رەنگاو رەنگ هەیە‪ ،‬بەس‬ ‫رەنگە بینینەکان جیاوازبن لە بینینیاندا‪.‬‬ ‫ئەم دیدەم بۆ وشە و رەنگ زۆر بە دڵە‪.‬‬‫بەاڵم الی من لە شێوەکاریدا کەمێ جیاوازترە‪ ،‬یان‬ ‫رەنگە بڵێم من جیاوازتر دەیبینم‪ .‬کاتێ گوێ لە‬ ‫“هیجری تۆ” ئەو گۆرانییەی عەدنان کەریم دەگرم‪،‬‬ ‫بە پلەی یەکەم من سەیری رەنگی میللۆدی و‬ ‫رەنگی وشەکان و رەنگی ئاه و حەسرەتی عەدنان‬ ‫کەریم دەکەم لە گۆرانییەکەدا‪.‬‬ ‫*هێڵی پەیوەندی تۆ بە وشەوە لەسەر بنەمای‬ ‫رەنگە‪ ،‬یان میتاڵییەتی وشەکە لە رستە و مانادا؟‬ ‫رەنگە هەردوکیان بێت‪ ،‬من لە تۆ جیاوازتر‬‫بیر دەکەمەوە‪ .‬لە تۆ جیاوازتر دەبینم‪ .‬رەنگە‬ ‫هۆکارەکەشی بۆ ستایلی کارکردنمان بێت‪ .‬کاتێ‬ ‫تۆ باسی “ئەحمەد موختار جاف‪ ،‬بێکەس‪،‬‬ ‫ناری‪ ،‬تایەر بەگ” دەکەیت قوواڵیی خەیاڵ و‬ ‫ئیستاتیکای وشەکە دەدۆزیتەوە‪ ،‬من بۆ رەنگی‬ ‫وشەکان دەگەڕێم‪ ،‬ئەمە جیاوازییەکانە‪ .‬تێکست‬ ‫دەمجوڵێنێ و تێکست درووستم دەکات‪ ،‬هەروەک‬ ‫چۆن پێش هەزاران ساڵ لە گریکی کۆن‪ ،‬پەیکەری‬ ‫خواوەندیان درووست کردووە‪ ،‬پێش پەیکەرەکە‬ ‫وشە بووە‪ .‬ئەوسا بووەتە ماتریاڵ‪ ،‬ئەوانە رۆحی‬ ‫هونەر و جوانین‪ ،‬ئێمە تا چەند ئەو هەستە‬ ‫قووڵە دەبینین‪ ،‬بەداخەوە ئێستا لەم سەردەمەدا‬ ‫هەموومان بووین بە ماتریالیزم و کەمتر الیەنی‬ ‫رۆحی شتەکان دەبینین‪.‬‬ ‫*گفتوگۆکەت بردەوە بۆ ناو میتۆلۆژیا و‬ ‫ئەفسانە کۆنەکان‪ ،‬بۆ ئەوەی الی خوێنەران روون‬ ‫بێت‪ ،‬تۆ چۆن سەیری ئەفسانە و هونەر دەکەیت‬ ‫لە یەک بابەتدا؟‬ ‫مرۆڤبوون زۆر ئاسان نییە‪ .‬لە هەموو ئایین و‬‫مەزهەب و بیروباوەڕەکاندا‪ ،‬ترس هەیە‪ ،‬ئەم ترسە‬ ‫زۆر جار گەشەی کردووە و بووە بە ئەفسانە‪.‬‬ ‫هەندێجاریش مرۆڤ بۆ خۆی ترسی کردووە‪.‬‬ ‫بەاڵم الی گریکە کۆنەکان‪ ،‬کە میسیۆلۆژیا‬ ‫نووسراوەتەوەو ئێمە پاش هەزاران ساڵ‬ ‫دەیخوێنینەوە‪ ،‬دەبینین سیمبوڵ بووە بۆ جوانی‪.‬‬ ‫رەنگە ئەم مانایە ئێستا بۆ ئەفسانە گۆڕابێت‪ ،‬من‬ ‫کە تابلۆیەکی ئەپستراکت دەکەم باسی “زیۆس”‬ ‫یان “کڕۆنۆز” دەکەم‪ ،‬ئەمانە کێن؟ بۆ باسیان‬ ‫دەکەم و بۆ دێنە ناو ئایدیای تابلۆکانمەوە؟ دەبێ‬ ‫بینەر پێشینەیەکی هەبێ بۆ ئەوەی لەم مانایانە‬ ‫بگات‪.‬‬ ‫*ئەو بینەرانە گوناهیان چییە‪ ،‬کە رەنگە ئەو‬ ‫باگراوندەیان نەبێ و بە تەنها حەزبکەن تابلۆ و‬ ‫رەنگ ببینن؟‬ ‫بێگوناهن‪ ،‬بەس من باسی هونەرت بۆ دەکەم‬‫لە مانا ناباوەکەیدا‪ .‬لەو پڕۆژەیەی کە پێشتریش‬ ‫باسمان کرد بۆ رۆژی خۆشەویستی‪ ،‬وێنەی ‪١٤‬‬ ‫خواوەندی یۆنانیم کردبوو‪ ،‬کە وەک هێما بۆ ‪٢/١٤‬‬ ‫کە رۆژی خۆشەویستییە‪ ،‬ئەو ‪ ١٤‬خواوەندە‪،‬‬ ‫خواوەندی خۆشەویستین‪ ،‬رەنگە پێویست بێ‬ ‫کەمێ هێمای بۆ بکەم بۆ ئەوەی ئەو بینەرانەی تۆ‬ ‫باسیان دەکەیت‪ ،‬کەمێ لە باگراوندی چیرۆکەکە‬ ‫تێبگەن‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.