4
ژمارە ( )28سێشەممە 2019/7/30
سەرنووسەر سیروان رەشید
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سەرپەرشتیار کامەران سوبحان
شەفیق حاجی خدر:
الی ئێمە وەرگێڕان خەم و ئاستەنگی گەورەی هەیە شەفیق حاجی خدر ،لەنێوەندی ئەدەبی کوردیدا وەک وەرگێڕێکی سەنگین ناسراوە ،ئەو تایبەتمەندییەی لەم وەرگێڕەدا گرنگە ،ئەوەیە کە زیاد لە بوارێکدا کاری وەرگێڕان دەکات ،بەتایبەت بەهۆی ئەم وەرگێڕەوە ،خوێنەری کوردی بە یەکێک لە رۆماننووسە بەناوبانگەکانی دنیای ئەمڕۆی ناسی ،ئەویش ڕۆماننووسی هۆڵەندیی بە ڕەگەز ئێرانیی(قادر عەبدوڵاڵ) یە. * بۆچی دەگوترێت وەرگێڕان گرنگە... گرنگی وەرگێڕان چییە الی تۆ؟ وەرگێڕان گوێزەرەوەی هەموو ئەو زانستو زانیارییانەیە ،کە لە لەنێو شارستانییەتە جیاجیاکانەوە هەیە ،ئەگەر وەرگێڕان نەبێ، ئەوا هەرچی کایەی رۆشنبیری و مەعریفەی شارستانی هەیە لە چوارچێوەیەکی بەرتەسک و گۆشەگیردا بەسەر ئەو زمانەدا دەمێنتەوە کە پێی دەربڕاوە ،هەر لە رێی وەرگێڕانە کارلێککەریی لەنێوان نەتەوەکان و زمانە جیاجیاکان و شارستانییەکانەوە روودەدا ،لەبەرئەوەی مرۆڤایەتی تاکزمان نییە ،بۆیە وەرگێڕان بۆ تەواوکردنی پێواژۆی لەیەک تێگەیشتن و کارلەیەککردن وەک راستییەکی حاشاهەڵنەگر و پێویستییەکی رۆژانە هاتووەتە کایە ،تا فرەزمانیش بمێنێ، ئەوا وەرگێڕانیش هەر لەبرەودا دەبێ. الی منیش وەرگێڕان ،ئەو حاڵەتە مەعریفییەیە بۆ لەیەک تێگەیشتن و شۆڕبوونەوە بۆ نێو دنیای بەرفرەوانی زانست و زانیاری .لەگەڵ ئەو شکۆمەندییەی وەرگێران هەیەتی ،بێ سەختانگ و کێشمەکێش نییە ،جارێ لە پێشەوە گەر نووسەر لە داڕشتنی بیرۆکەکەی بەو زمانەی قەڵەمی بەسەردا دەشکێ ،ئازاد بێ ،ئەوا وەرگێڕ چوارچێوەیەکی لەپێشە، نابێ لەبەر دەستپاکییەکە(ئەمانەتەکە) لێی دەرچێ؛ بۆیە وا دەکەوێتەوە ،کە وەرگێڕان
لە نووسین سەختتر بێ ،هەروەها کێشەی لێگرتن و هەڵبژاردنی دەقی وەرگێڕانیش دێتە گۆڕێ ،ئەمە و سەرەڕای ئەو قۆناغەی دوای وەرگێڕان دەستپێدەکات ،مەبەستم چاپ و باڵوکردنەوەیەتی. بەداخەوە هەرچەندە لەنێو دنیای کتێبی کوردییدا ،وەرگێڕان هەوڵێکی تاکەکەسییە، بەاڵم خۆی وەها نییە ،بەڵکو هەوڵێکی بەکۆمەڵە و ئاراستەکراوە ،هەربۆیە لەنێو ئێمەدا بواری وەڕگێران خەم و ئاستەنگی گەورە گەورەی خۆی هەیە .هەر لەبەر ئەم دۆخەشە وەرگێڕی کورد بەدەر لە پەیامی گەیاندنی ناوەڕۆکی نووسەر(دەقی وەرگێڕدراو) خەم و پەیامی شێوازی گەیاندن ،واتە خەمی زمانی داڕشتنەوەشی لەبەرە ،ئاخر ئێمە نە زمانێکی فەرمی و نە ڕێنووس و نە فەرهەنگێکی یەکگرتوومان نییە. * زیاد لە بوارێکدا کاری وەرگێڕان دەکەیت ...ئایا باشتر نییە یەک بوار هەڵبژێریت؟ ئەوەی ڕاستی بێ ،لەو ١٧کتێبانەیوەرمگێڕاون ،بواری سیاسەت و هەواڵگریی، دیرۆک و رۆمانیشی لەخۆگرتووە .خۆی تاکبواری لەوانەیە باشتر بێ ،چونکە وەرگێڕ تێیدا پسپۆڕیی زیاتر پەیدا دەکات ،بەاڵم خۆم حەزم لەو سێ بوارە کردووە کە کارم تێدا کردوون ،ئیدی کارەکە وەها رۆیشتووە، بەاڵم لێرەدا دەمەوێ نهێنییەک بدرکێنم،
پێیان گوتووم واز لەبواری سیاسیەت و هەواڵگریی بێنە ،تەنیا بە رۆمانەوە خەریکبە، هەشە گوتوویانە واز لەرۆمان بێنە ،چونکە وەرگێری زۆری رۆمانمان هەن و تەنیا لە بواری بازنەی کتێبەکانی ئیسرائیل کاربکە، هەروەها ئەوەشیان پێیگوتووم کەوا هەر خەریکی مێژووبم .منیش تا ئێستا دڵی هیچ کەسێکم نەشکاندووە! بەاڵم لۆژیکیش هەر ئەوە دەسەلمێنێ کە تاکبواریی بۆ چەندایەتی و چۆنایەتیی بەرهەمیش باشترە، رەنگبێ ،لە دواییدا هەر واشی لێبێ. * مەرج و پێوەرەکانی وەرگێڕی سەرکەوتوو چین؟ هەڵبەتە کۆمەڵێک مەرج و پێوەربۆ وەرگێڕانی سەرکەوتوو هەن ،دەکرێ ئەمانە خوارەوە بەشێکیان بن -١ :زانینی زیاتر لە دووزمان -٢ .زانینی پاشخانی ئەو کتێبە (ئەو دەقەی)ی لێی وەردەگێڕی. -٣سەروسەودا پەیداکردن لەگەڵ کولتووری زمانی لێوەرگێڕان -٤ .توانستی زاڵبوونی تەواو لە رووی نووسین و داڕشتنەوە بەو زمانەی بۆی وەردەگێڕی -٥ .بوار و بابەتی وەرگێڕان ،ئەگەر هاتوو پێشتر وەرگێڕەکە لەو بوارەدا شارەزایی هەبێ. * بۆچی زۆر گرنگیی بە بەرهەمەکانی قادر عەبدوڵاڵ دەدەیت؟ ئەوەی راستیی بێ ،دەمێکە ئاگام لەبەرهەمەکانی (قادر عەبدوڵاڵ)یە ،ناسینەکەم بۆ دە ساڵێک زووتر دەگەڕێتەوە .کاتێکیش
کتێبە وەرگێڕاوەکانی شەفیق حاجی خدر شاکارەکەی (خانووی مزگەوتێ)م وەرگێڕا، شتێکی ناوازە بوو ،کوردی زمانی بیست و چوارەمین بوو کە بۆی وەربگێڕدرێ، بە حوکمی نزیکی بابەتەکانی ئەو لە ئێمە ،یان راستتر بڵێم پەیوەستبوونی ناوەڕۆکی رۆمانەکانی ئەو بە ئێمە ،تەکنیکە خۆش و ئاسان و ناوازەکەی ئەو ،زمانە بێگرێوگۆڵەکەی ئەو ،بابەتە مێژووییەکانی
ئەو ،کە تێهەڵکێشی رۆمانەکانی کردوون ،کە بۆ ئێمە گرنگن ،هەروەها ناسینی کەسییشم بۆ ئەو ،وێڕای هاندانی خوێنەران دوای باڵوبوونەوەی (خانووەکەی مزگەوتێ) هەموو ئەمانە وای لێکردم تا ئێستا چوار رۆمانی وەربگێڕم و باڵوبکەمەوە و پێنجەمینیشی بەناوی (زۆربای ئێرانی) ئامادەی چاپە.
هەمیشە لە سێبەردا
هۆمەر نۆریاوی
ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، یەکەمین بەرهەمی شیعریی “فەرید زامدار”م بەردەست کەوت .ئەم بەرهەمە شیعرییە، هیچ ناونیشانێکی لەسەر نەبوو ،هەر بۆیە بە دەفتەرە شیعری “بێ ناونیشان”ناوی دەرکرد و ساڵی ١٩٩٠باڵو بووەوە .ئەو سەردەمە نازانم هۆکار چی بوو ئەوەندە سەوداسەری خوێندنەوەی شیعری نوێ بووم .شتێک لە دەروونەوە بەردەوام هانی دەدام پتر بە نێو ئەو دنیا خەیااڵوییەدا رۆبچم .رەنگبێت وشە و چەمک و دەستەواژە نوێباوەکانی الی فەرید زامدار کە لە ناخێکی پاکژەوە هەڵدەقواڵن ،یەک لە هۆکارەکانی ئەم پرسە بووبێت .هەر لەنێو ئەو بەرهەمە شیعرییەدا ،فەرید زامدار خاوەنی جیهانێکی شیعریی تایبەت بە خۆی بوو .کەمتر لەدووی الساییکردنەوە بوو و هەردەم بیری لە داهێنانو نوێگەریی دەکردەوە .دیارە نغرۆبوونی ئەم شاعیرە ،لەنێو دنیای رەنگدا ،ئەوەندەی تر لەسەر قووڵبوونەوەی لەنێو شیعردا دەوری بینیوە .گەرچی شیعری فەرید زامدار ،هەر لە هەمان سەرەتای نووسینەوە ،مۆرکی خۆی پێوە دەبێت و کاتێک روو لە نووسین دەکات ،تیف تیفەی رۆح دەدات .بۆیە بۆ خۆی دەنووسێت: نووسین شێوەیەکە لە شێوەکانی کڕنۆش بردن بۆ وەحی رۆح ،تا حاڵەتی رۆحیانەی شیعر پێنەگا و دروست نەبێ ،شاعیری رەسەنیش دروست نابێ. فەرید زامدار هەروەها دەڵێ :ئەو کاتانەی کە دەنووسم ،بیر ناکەمەوە ،بەاڵم ئەو کاتانەی کە نانووسم بیر دەکەمەوە. فەرید زامدار ،بەر لەوەی نووسەر و
شاعیرێکی وردبین بێت ،خوێنەرێکی وشیار و وریایە و هەرگیز لەخۆ نامۆ نابێت؛ بۆیە خۆی دەڵێت :لە بێئاگاییم بە هەموو زمانە جیا جیاکانی جیهان بیر دەکەمەوە ،بەاڵم دەربڕینم کوردییە .پێنووس الی ئەم نووسەر و شاعیرە کوردە ،ئەوەندە خودان سەنگە کە دەنووسێت: قەڵەم نیشتمانە ،لەهەر شوێنێکی زەمیندا قەڵەمێک بشکێ ،منیش دەشکێم ،قەڵەمێک زیندانی بکرێ ،منیش لەوێم ،قەڵەمێک راو بنرێ ،منیش راو دەنرێم ،قەڵەمێک ئازار بدرێ، ژانەکەی دەگاتە رۆحی منیش ،قەڵەمێک داگیربکرێ ،منیش داگیردەکرێم ،لەهەر کوێیەک قەڵەمێکی خێرخواز بانگم بکات ،دەچمە ئەوێ ،هەموو قەڵەمە خێرخوازەکانی دنیا بە نیشتمانی راستەقینەی خۆم دەزانم و هەموو نووسینە هونەریی و داهێنانە ئەدەبییەکانی جیهانیش بە هی خۆم دەبینم ،لەهەر کوێیەک قەڵەمێک ئازاد بێ ،منیش ئازاد دەبم. فەرید زامدار ،بە شاعیرێکی داهێنەری نێو رووبەری شیعری هاوچەرخی کوردی دادەنرێت کە بە زمانێکی جیاواز دەنووسێت و شیعر دەدوێنێت .ئەوەتانێ بۆ خۆی دەڵێ :ئەوەندەی باوەڕم بە سەلیقەی زمان و سەلیقەی ڕۆحیانەی وشە و سەلیقەی مۆسیقای خۆڕسکی شیعری هەیە ،ئەوەندە باوەڕم بە رێزمان و زانستی زمان نییە. روانگەو بۆچوونەکانی ئەم کەسایەتییە ئەدەبییە لەسەر شیعر و شاعیر ،بۆ ئێستایش هەر نوێ دەنوێنن؛ تەمەنی ئەم پەیڤانەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٠ساڵ پێش نها ،کەچی بۆ هەنووکەیش هەر تازەن .بۆ خۆی دەڵێ :شاعیری بەهرەمەند ،زمانناس و جوانناس و بەهرەناس و هونەرناسێکی خۆڕسکە ،شاعیر زمان دەنووسێ نەک زمانەکە شاعیرەکە بنووسێ ،مەبەستیشم لەوە شێواندنی زمان نییە ،بەڵکو تێکشکاندنێکی بابەتیانەی زمانەکەیە بۆ دروستکردنی زمانێکی ئەدەبیی سەربەخۆ. شێوە و فۆرم الی فەرید زامدار ،بایەخی زۆری پێ دەدرێت .ئەم شاعیرە گەرچی گرنگییەکی تایبەت بە پەیڤ و شێوازی بەکارهێنانی وشە دەدات و هەرگیز وەک شێوەی باو ،وشە بەکار ناهێنێت لێ بەتەنیا ئاوازی نێو شیعری ال مەبەست نییە و بیرکردنەوە لە کردەی وشەیشی ال زۆر گرینگە. بۆ خۆی دەڵێ :بە تەنیا بیر لە مۆسیقای وشە ناکەمەوە ،بەڵکوو بیر لە کرداری وشەکەش
شیعریشدا ئۆقرەی گرت .سەرەتا و هەتا هەنووکەیش من ،فەرید زامدار زێتر لە رێی شیعرەوە دەناسم ،گەرچی شێوەکار ،راگەیانکار و رۆژنامەوانێکی دیاری نێو کوردیش بوو.
بەرهەمە شیعرییەکانی فەرید زامدار بریتین لە:
مەبەستێک، چاپخانەی
فەرید زامدار دەکەمەوە. جوگرافیای شیعریی فەرید زامدار ،خۆی بە دەڤەرێکی دیار و تایبەتەوە نابەستێتەوە و وەک چلۆن ئازادانە تێدەفکرێت ،بۆ شیعریش هەمان روانگەی هەیە .هەر سەبارەت بەم پرسە دەڵێ :نەمامی شیعر لە ناوچەیەک دەچێندرێ و لە ناوچەیەکی دی شین دەبێ و لە ناوچەیەکی دیکەش دەدووروێتەوە. بە پێچەوانەی ژمارەیەک شاعیر ،کە هەمیشە چەند پلەیەک خۆ لە خەڵکانی دی بە بانتر دادەنێن ،فەرید زامدار تەنێ شاعیر بە جیاوازتر دەزانێت و قەت تووشی لە خۆباییبوون نابێت .بۆ خۆی لەم بارەوە دەڵێ: شاعیر لە خەڵکی ئاسایی گەورەتر و مەزنتر نییە ،بەڵکو جیاوازترە. فەرید زامدار هەر دوابەدوای شاعیرانی وەک شێرکۆ بێکەس ،عەبدوڵاڵ پەشێو ،لەتیف هەڵمەت ،رەفیق سابیر و ...دووی رەوتی نوێکردنەوەی ئەدەب خاسما شیعری کوردی دەکەوێت و لەم بوارەیشدا گەلێک بەرهەمی رەنگاڵەیی بە رووبەری شیعری کوردی
دەبەخشێت .عوسمان شەیدا ،سەعدوڵاڵ پەرۆش ،کەریم دەشتی ،موحسین ئاوارە، ئەنوەر قادرمحەممەد ،فەرهاد شاکەلی، ئیسماعیل محەممەد ،جەالل مەلەکشا و گەلێک شاعیری دی ،لە هاوڕێ و شاعیرە هاوچاخەکانی ئەم شاعیرە نوێخوازە ،دێنە ئەژمار کە دواتر ئەم رەوتی تازەبوونەوەیەی نێو شیعری کوردی لە رێی کەسانی وەک دالوەر قەرەداغی، ئیسماعیل خورماڵی ،بەختیار عەلی ،کەژاڵ ئەحمەد و...هتد بەردەوام دەبێت. بۆ وتن دەشێت کە “فەرید بەکر ئەیوب” ناسراو بە “فەرید زامدار”ساڵی ١٣٣١(١٩٥٢ی هەتاوی) لە هەولێر لەدایک بووە و سەرەنجامیش ئەم شاعیر ،پێشمەرگە، رۆژنامەوان و شێوەکارە ناسراوەی کورد ،رۆژی ٢١ی جۆالی ٣٠( ٢٠١٩ی پووشپەڕی )٢٧١٩ لە تەمەنی 6٧ساڵیدا ئاخی کوردستان بۆ هەمیشە دەبێتە دوا مەکۆی و تێیدا ستار دەگرێت. فەرید زامدار بەنێو سێبەردا هاتە نێو مەیدانی هەراوی شیعر و هەر لەنێو نسێی
*برووسکەی هەوری یەکەم، چاپی شیعر، شیمال،کەرکووک١٩٧٣، *ژوانی سێبەر ،شیعر ،چاپی یەکەم، چاپخانەی جمهوور ،موسڵ١٩٧٠، *ماکرۆکۆسم (گەورەترین جیهان)شیعر، چاپی یەکەم١٩٩6 ، *میکرۆکۆسم(بچووکترین جیهان)چاپی یەکەم١٩٩6 ، *ستێکس ،وەزارەتی رۆشنبیری ،چاپی یەکەم ،چاپخانەی قەاڵ ،سلێمانی١٩٩٧، * Tohoلە شەوی یەک دەقەییدا ،چاپی یەکەم ،سلێمانی ١٩٩٩ *مردنی ئەندازەیی پەنجە شێتەکانی شەیتان ،چاپی یەکەم ،سلێمانی ٢٠٠١ ئەنیمامۆندی ،سلێمانی ٢٠٠6 *شەڕی وشەکان و نیو نوقتە لەژێر نیودا ،باڵوکراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری، چاپی یەکەم ،سلێمانی ٢٠٠٧ *مردنی بازنەیی ،لە باڵوکراوەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکری و ئەدەبی نما، چاپخانەی شەهاب ،هەولێر ٢٠١٢ *بارانی چل شەوە ،باڵوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد، چاپخانەی رۆژهەاڵت ،هەولێر ٢٠١٣ *رێ و نووسەری رێ ،باڵوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد ،چاپی یەکەم ،چاپخانەی رۆژهەاڵت، هەولێر٢٠١٣ *ناوچەیەک لە ژوورە دزراوەکە، باڵوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد ،چاپی یەکەم ،چاپخانەی رۆژهەاڵت ،هەولێر ٢٠١٣ *ئیمزایەکی بزر بە قەڵەمی شاعیرێک، باڵوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد ،چاپی یەکەم ،چاپخانەی رۆژهەاڵت ،هەولێر ٢٠١٣ *دوایین ئێوارەخوان ،باڵوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد، چاپی یەکەم ،چاپخانەی رۆژهەاڵت ،هەولێر ٢٠١٣
* نوێترین کاری وەرگێڕانت چییە تکایە باسی بکە بۆمان؟ تازەترین وەرگێرانم کتێبی (ئەرێکورد بوونە بەردەباز؟!) بوو ،کە تێزێکی دکتۆرای نووسەر «گیبسن»ە سەبارەت بە قۆناغێکی مێژوویی زۆر گرنگ و چارەنووسساز لە مێژووی عێراق و کوردستان ،کە بە ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ دەستپێدەکات و بە ٢٠ی ئازاری ١٩٧٥یش کۆتایی پێ دێت. بەدەر لەمەش کاری هەرەنوێم ،وەرگێڕانی دوو کتێبی دیکەن ،کە دیزاینەکەشیان تەواو بووە و ئامادەی چاپن و چاوەڕێی پاڵپشتم بۆ چاپکردن ،ئەمانیش (زۆربای ئێرانی) کە تازەترین رۆمانی «قادر عەبدولاڵ»یە، لەگەڵ (شەوە سپییەکان) کە یادەوەری زیندانی و نەفیبوونی «مێناحیم بێگن»ە بۆ سێبیریای رووسیا. * بەنیازنیت وەرگێڕانی پێچەوانە بکەیت .واتە لە کوردییەوە بۆ زمانێکی تر؟ لێرەدا دەبێ زۆر راشکاو بم ،وەکپێشتریش ئاماژەم پێدا ،مەرجی وەرگێڕان، نەوەک هەر زانینی دوو زمان یان زیاترە، بەڵکو دەسەاڵتشکانە بەسەر ئەو زمانەی بۆی وەردەگێڕێ ،واتە دەسەاڵتی دەقنووسکردنەوە ،دەسەاڵتی داڕشتنەوە، بۆیە وەرگێڕانی پێچەوانە ئەم ئاستەنگەی دێتە پێش ،من کە دەتوانم بە زمانی زگماکم بنووسم ،ناتوانم ئاوا بەو زمانەی فێری بووم وەها بنووسم ،بۆیە تا ئێستا ئەم کارەم نەکردووە ،هەرچەندە لە داهاتوودا ،نیازی شتێکی وەهام هەیە ،هەر هیچ نەبێ وەک تاقیکردنەوەش بێ ،بۆسەر زمانی هۆڵەندی.
*ئۆکتافیا ،پێکە خوداییەکانی التەریکی، باڵوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد ،چاپی یەکەم ،چاپخانەی رۆژهەاڵت ،هەولێر٢٠١٣ ، *گەردوون لە پیالنێکی شیعریدا، باڵوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد ،چاپی یەکەم ،چاپخانەی رۆژهەاڵت ،هەولێر ٢٠١٣ *دەریاچەی ئاگر ،باڵوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد، چاپخانەی رۆژهەاڵت ،هەولێر ٢٠١٣
شیعرێکی فەید زامدار
()....
بەر لەوەی ئێوە مبکوژن من دەمێکە خۆم کوشتووە بەر لەوەی ئێوە مبنێژن من دەمێکە خۆم ناشتووە بەر لەوە روانینم بدزن من دەمێکە چاوەکانم داخستووە بەر لەوەی ئێوە پێم بڵێن سەردەمێکە من خۆم بە خۆمم وتووە بەر لەوەی ئێوە پارچەم کەن زەمانێکە من خۆم بە خۆمم کردووە سەرچاوەیەکی زۆر شێلوم دەمێکە هەوکی خنکان و داڕژانی خۆم گرتووە لەسەر پشتی هەڵەکانم خۆتان هەڵوەشێنن و،بڕۆن سەفەری من مردن رێگای نەگرتووە لەناو جەستەی خۆم دەڕۆم و تەماشای رۆیینی پیادە و تەرمی نەمردووی خۆم دەکەم لەگەڵ پێکەنینی مردن خۆم لە ناو خۆم چاوەڕێی ژیانی خۆم دەکەم.
ژێدەر: • دیوانە شیعری “بێ ناونیشان”ی فەرید زامدار،چاپی یەکەم ،ساڵی ١٩٩٠ • رووپەڕی شاعیر لە فەیسبووک • ژمارەیەک ماڵپەڕی کوردی