4
ژمارە ( )27سێشەممە 2019/7/23
رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە خاوەنی ئیمتیاز :کۆمپانیای وشە
سەرنووسەر سیروان رەشید
سەرپەرشتیار کامەران سوبحان
ئەفسانەی‌چیرۆک‌و‌وشەسازیی
(هەر جارەی بەشێ لە ڕووخساری پۆرترێتێ لە ئەدەب و هونەریی کوردی دەگێڕێتەوە). ولتووری زەمەن کـ
لە ژوورێک لە ژوورەکانی نهۆمی دووی خانوویەکدا لە گەڕەکی (کەڕادەی مریەم) پیرەژن و پیرەمێردێ لەسەر دوو کورسی لە گوێ(عەالدینێ) دانیشتبوون، باران سەر بەکاڵوە ئەباری ،پاش ئەوەی کاتژمێری دیوارەکە یانزەهەمین دەنگی لێوەهات ،پیرەمێردەکە، جگەرەکەی لەناو تەپڵەکەکەی بەردەمیا کوژاندەوەو ڕووی کردە پیرەژنەکە و پێی وت( :دەبڵێ ئەم کوڕە تا ئەم درەنگە شەوە ،بەم سەرما و سۆڵەیە چی ئەکا لە دەرەوە؟) پیرەژنەکە ،بەدەم باوێشکەوە وەاڵمی دایەوە( :پیاوەکە چی بەدیار ئێمەوە!) ئەمە پەڕەگرافی سەرەتا و دەستپێکی چیرۆکی “ڕێگای ئازادی”یە ،کە یەکێ لە چیرۆکنووسە دیارەکانی کورد ،لەساڵی ١٩٥٩نووسیویەتی .ئەم چیرۆکە و تەکنیکی نووسین و بابەتی چیرۆکەکە، لەو ڕۆژگارەدا ڕچە شکێن و جیاواز‌و تایبەتی دنیای چیرۆکی کوردیی بووە!. ئەو دیمەنە درامییەی دەستپێکی ئەم چیرۆکەو ئەو دوو کارەکتەرە “ژن و پیاوە” دایک و باوکی عەبدولکەریم قاسمی سەرۆک کۆماری عێراق بوون. بابەت و گێڕانەوەکانی چیرۆکی “ڕێگای ئازادی” بەسەرهاتی عەبدولکەریم قاسم و عێراق لەو ڕۆژگارەدا دەگێڕێتەوە .بەتایبەتیش شۆڕشی چینایەتی لە
عێراق و خەباتی دژ بە ئیمپریالیزم و داگیرکەران و شۆڕشی چواردەی تەمووز .پاشتر لەو ڕۆژگارەدا، ئەم چیرۆکە دەبێتە جێگەی سەرنج و بایەخی عەبدولکەریم قاسم ،بەو بۆنەیەوە دیارییەکی تایبەتیی و وێنەیەکی خۆی بە ئیمزاکەیەوە ،دەنێرێت بۆ ئەم چیرۆکنووسە کوردە!. ٢٣ی تەمووز ،ئەمڕۆ سێشەممە ٣٩ساڵ لەمەوبەر ،لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا .موحەڕەم موحەمەد ئەمین .یەکێ لە چیرۆکنووسە تایبەتەکانی کورد ،پاش ئەشکەنجە و ئازاری بەعسییەکان لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. دیارترین سیما و تایبەتمەندیی نووسینیی ئەم چیرۆک‌نووس و نووسەر و وەرگێڕە دیارەی کورد، لە هەڵبژاردنی بابەت و پاراویی زمان و گوزارشتو تەکنیکی گێڕانەوەیە .خاوەن شێوازێکی تایبەت و سەرنجڕاکێش بووە لەو ڕۆژگارەدا .دەکرێ بە یەکێ لە ڕێبەرانیی ڕەوتی چیرۆکنووسانی ئەدەبیی کوردیی ،لە باشووری کوردستان هێمای بۆ بکەین. یەکەمین ئەزموونی چیرۆکنووسینیی موحەڕەم، بە چیرۆکی مام هۆمەر دەستپێدەکات ،کە لەساڵی ١٩٥٤لە هەولێر چاپ بووە .پاشتریش گۆمی شڵەقاو لەساڵی ١٩٥٧لە بەغدا چاپ دەکات ،کە دوو چیرۆکی درێژیی لە خۆ گرتووە .پاشان چیرۆکێکی درێژ بەناوی (ڕێگای ئازادی) چاپ دەکات .کە لەو ڕۆژگارەدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە نێوەندی سیاسیی و ڕۆشنبیریدا دایەوە .چونکە سنووری خەیاڵ و بیرکردنەوەی چیرۆک‌نووس ،لە دەرەوەی بازنەی داخراوی شار و زمان و نەتەوەیەکەوە، هەنگاوی فراوانتریی نا ،بەرەو بیرێکی ئایدیالی و مرۆڤایەتیی ئازادیخوازانە. د .مارف خەزنەدار ،لە پێشەکیی کتێبی چیرۆکیی(گۆمی شڵەقاو)دا دەنووسێت( :موحەڕەم دەبێتە ئەستێرەیەکی گەشی جیهانیی ئەدەبی کوردیی و چاوەڕوانی گەلێ بەرهەمی نایابی لێدەکرێ)!. حسێن عارفی چیرۆک‌نووس لەبارەی ئەزموونی چیرۆکنووسینی موحەڕەم دەنووسێت( :موحەڕەم لە دەرخستنی سرووشت و خاوێنی دەروونی زەحمەتکێشاندا ،زۆر سەرکەوتوو بووە).
“دڵشاد عەبدواڵ”ی شاعیر دەنووسێت( :موحەڕەم، یەکێکە لە چیرۆکنووسە تایبەت و دیارەکانی کورد، لە پەنجاکانی سەدەی رابردوودا ،دوو تایبەتمەندیی لە چیرۆکەکانیدا هەبووە ،یەکەمیان :روداوەکانیان زۆر کوردین و لەوەش زیاتر لە ڕووی هەڵسوکەت و شێوازی قسەکردندا تایبەتمەندیی سیمای سلێمانیان پێوە دیارە .دووەمیان:جورئەتیی نووسین و چوونە دەرەوە لە بازنەیەکی دیاریکراویی نووسین). موحەڕەم موحەمەد ئەمین ١٢ ،چیرۆکی باڵوکراوەی هەیە .ژمارەیەکی کەمە ،بۆ چیرۆکنووسێکی بەتوانا و داهێنەریی وەک ئەو ،ڕەنگە پەرش و باڵویی بابەتەکانیی و کەمتەرخەمیی خۆی لەو ڕۆژگارەدا هۆکارێک بێ ،بۆ کەمی باڵوکردنەوەی چیرۆکەکانیی. ئێستاش وەک پێویست نەناسرێ و ال لە دەق و چیرۆک و بەرهەمەکانی نەکرێتەوە .هەرچەندە لەم سااڵنەدا ،بەناوی کۆ بەرهەمەکانی موحەڕەم محەمەد ئەمین نزیکەی ٥٥٠الپەڕەی قەبارە گەورە لە چیرۆک و بابەتە ئەدەبی و سیاسیی و فەلسەفییەکانیی لە بەرگێکدا کۆکرانەوە .بەاڵم نووسەرانیی هاوتەمەن و ڕۆژگاری موحەڕەم پێیان وایە ،زۆر لەمە زیاتر بەرهەمەی باڵوکراوەی هەبووە .بەتایبەتیش لە ڕۆژنامەی ژین و گۆڤاری بەیان و گۆڤاری سلێمانی و ڕۆژی نوێ و چەند باڵوکراوەیەکی تردا!. لە بواری وەرگێڕانیشدا ،چوار کتێبی وەرگێراوە، کە بریتین لە (یادی گۆڕستانەکە نووسینی دیستۆڤسکی )١٩٥٨-شۆڕشی بارزان –نووسینی هەمزە عەبدوڵاڵ ،١٩٥٩-مەبدەئە بنەڕەتییەکانی فەلسەفە ١٩٦٠-مافی بڕینەوەی دوا ڕۆژ)١٩٧٢- بەدەر لە دنیای ئەدەب ،یەکێک بووە لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی بیریی چینایەتیی .هەمیشە دەسەاڵتداران ،لە نووسین و بیروبۆچوونەکانیی بە گومان بوون و لە ژێر چاودێریدا بووە .تا ڕۆژەکانی کۆتایی تەمەنیی لە ژێر چاودێریی و لێپرسینەوەو ئەشکەنجەدانی ئەمنی سلێمانیی تووشی نەخۆشیی بوو .لە ڕۆژێکی گەرمای مانگی تەمووزی ساڵی ،١٩٨٠کە ئەمڕۆ ،سێ شەممە ٧-٢٣ ،هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەم نووسەر و چیرۆکنووسە بە توانایەی کورد.
لێکجیاکردنه‌وه،یان‌کوشتنی‌پێشمه‌رگه‌برینداره‌کان؟ ناسیح -سویسرا هیوا
فیلمی تریاژه ( )Triageتریاژ ،که وشه‌یه‌کی فره‌نسییه و به مانای لێکجیاکردنه‌وه، یان ههاڵوێردن به‌کار دێت .ئه‌م فیلمه ساڵی ٢٠٠٩به هاوبه‌شی له‌الیه‌ن فه‌ره‌نسا و ئیرله‌ندا و ئیسپانیاوه به‌رهه‌م هێنراوه ،کاته‌که‌ی ٩٩ ده‌قه‌یه و له‌و ئه‌کته‌ره ناودارانه‌ی رۆڵی تێدا ده‌بینن( ،کۆلین فارێل و کریستۆفه‌ر لیی و پاز ڤێگایه) .فیلمه‌که له‌الیه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناوداری بۆسنی (ده‌نیس تانۆڤیچ) کاری ده‌رهێنانی بۆ کراوه ،که هه‌ڵگری خه‌اڵتی ئۆسکاره و پێشتر به فیلمی ( – No mans landواڵتی هیچ که‌س) ناوبانگی باشی دەرکردووه. چیرۆکی فیلمه‌که ،له رۆمانێکی نووسه‌رو رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریکی (سکۆت ئه‌ندرسۆن) وه‌رگیراوه .نووسه‌ر خۆشی وێنه‌گری جه‌نگ بووه ،رۆمانه‌که‌شی باس له دوو رۆژنامه‌نووسی وێنه‌گری جه‌نگ ده‌کات ،یه‌که‌میان به‌ناوی مارک (لۆلین فارێل رۆڵه‌که‌ی بینیوه) له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوپیشه‌که‌یدا داڤید (جه‌یم سیڤیس) ناوبراو کاریان ئه‌وه‌یه که ده‌چن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که شه‌ڕ و کوشتاری تێدایه ،تا وێنه‌ی مه‌رگه‌سات و کوشتن و نه‌هامه‌تییه‌کان به به‌ڵگه‌یی بکه‌ن و بینێرن بۆ که‌ناڵه‌کانی میدیای جیهان .شوێنی ئه‌مجاریان کوردستانی باشوور و ناوچه‌یه‌کی نزیک ره‌واندز و نزیک سنووری ئێرانه ،ساڵیش کۆتایی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌کانی پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفاله .ئه‌وان له‌وێدا له بنکه‌یه‌کی نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش ،که له ئه‌شکه‌وتێکدایه ده‌مێننه‌وه و جاروباریش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کاندا که بۆ چاالکی ده‌رده‌چن ده‌ڕۆن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پێده‌چێت داڤید هه‌ستناسک و الوازتر بێت له رووی ده‌روونییه‌وه. ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه ،هه‌ردوو هاوسه‌ره‌کانیان له ئێرله‌ندا به‌جێ هێشتووه، هاوسه‌ری داڤید سکپڕه و نزیکه له مناڵبوون. پێده‌چێت خۆشه‌ویستییه‌کی بێ‌سنووریان بۆ پیشه‌که‌یان هه‌بێت ،چونکه هیچیان ناچار نه‌کراون ئه‌م پیشه پڕ مه‌ترسییه هه‌ڵبژێرن.
دوو گرتە لە فیلمەکە هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه چه‌وساوانه بگه‌یه‌ننه رای گشتیی جیهان و جه‌نگ و رووداوه‌کان به کامێرا دۆکیۆمێنتیزه بکه‌ن. دیاره چیرۆکه‌که سه‌ربورده‌ی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌یه و په‌یامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ،که رۆژنامه‌نووسان زۆر جار تا مه‌رزه‌کانی مه‌رگ ده‌ڕۆن و یان بگره له میانه‌ی کاره‌که‌یاندا گیانیش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ،هه‌روه‌ها زۆر جار رووداوه دڵته‌زێن و توندوتیژه‌کانی کاتی کاره‌که شه‌قڵی خۆیان له ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژنامه‌نووسه‌کان ده‌ده‌ن و کاریگه‌ریی له دوای خۆیان به‌جێ دێڵن ،ئه‌وه‌ی له زانست‌دا پێی ده‌ڵێن هه‌راسانکردنی ده‌روونیی ،به‌و ره‌وشه ده‌گوترێت که مرۆڤێک پاش کاره‌ساتێکی له‌پڕ و ناخۆش و دڵته‌زێن ،ویژدان و رۆحی ئازاری پێده‌گات و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا ده‌ژێت ،واته بیره‌وه‌ریی ئه‌و رووداوانه لێناگه‌رێن ئه‌م ئارام بێت و هه‌میشه له ناخ و بهرچاویدان و له هه‌ست و نه‌ستیدا ماونه‌ته‌وه .به‌اڵم فیلمه‌که باسی پێشمه‌رگه و کوردستانیش ده‌کات .که ئه‌مه بۆ ئێمه گرنگه و مه‌به‌ستی منه .تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم ،نه‌مبیستووه که شتێکی به کوردیش له‌سه‌ر نووسرا بێت ،خۆ باشتر بوو به ئینگلیزی ،که زمانی یه‌که‌می فیلمه‌که‌یه ره‌خنه له الیه‌نه نێگهتیڤانەکە بگرێت ،که په‌یوه‌نده به گه‌ل و شۆرشی کورده‌وه ،دوو نموونه‌ی فیلمه‌که باس ده‌که‌م. نه‌خۆشخانه‌که ،ئه‌شکه‌وتێکی گه‌وره‌یه‌و
ته‌نها دکتۆرێکی تێدایه به‌ناوی د.تاڵزانی (برانکۆ دۆریچ -رۆڵه‌که ده‌گێڕێت) له دۆخێکی سه‌خت و بێ ده‌رمانی و ئامێری پزیشکیدایه ،زۆر ماندو و پڕ کار و هه‌ڵسوڕاوه، هه‌رچه‌ند ده‌کات فریای ئه‌و هه‌موو برینداره جۆراوجۆرانه ناکه‌وێت ،که رۆژانه ده‌یهێنن بۆ ئێره بۆ چاره‌سه‌ر ،ئه‌و که ناوه‌که‌ی پێده‌چێت له هه‌ردوو ناوی (تاڵه‌بانی و بارزانی)ه‌وه وه‌رگیرابێت ،گوایە پیشه‌ییانه به‌اڵم زۆر بێبه‌زه‌ییانه کار ده‌کات ،له به‌ر سه‌ختی بارودۆخه‌که برینداره‌کان به پێی سووکی و سه‌ختی برینه‌کانیان لێک جیاده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش شریت یان کارتی سێ ره‌نگی (شین، زه‌رد ،سوور) که له‌سه‌ر برینداره‌کان دایده‌نێت، کارتی سوور ،بۆ ئه‌وانه‌ی که چاره‌سه‌ریان ئه‌سته‌مه ،هی زه‌رد بۆ مامناوه‌ند و هی شینیش بۆ ئه‌وانه‌ی برینه‌کانیان سووکه .ناوی فیلمه‌که‌ش (تریاژ) که وه‌ک پێشتر وتمان به کوردی ده‌بێته لێکجیاکردنه‌وه ،هه‌ر له‌م کاره‌وه هاتووه ،دواتر دکتۆری ناوبراو له گۆڕستانێکی نزیکی ئه‌وێدا برینداره سه‌خته‌کان گوللە باران ده‌کات! که پێی ده‌وترێت (گولله‌ی میهره‌بانی) دواتریش فاتیحایان له‌سه‌ر ده‌خوێنێت! من پێش نووسینی ئه‌م وتاره پرسم به هه‌ریه‌ک له وریا ئاغجه‌له‌ری که پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو و ناو ئهنفاڵهکان بووه ،هه‌روه‌ها هه‌ریه‌که له د.فایه‌ق گوڵپی و د.ناجح گوڵپی کرد ،که هه‌ردووکیان دکتۆری شۆرش بوون و سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کان چاره‌سه‌ری
برینداره‌کانیان کردووه ،سه‌رجه‌میان الیان وا بوو ،که شتی وا له شۆرشی کورددا ،الی که‌می شۆرشی نوێ و سه‌روه‌ختی ئه‌نفاله‌کان نه‌بووه و ئه‌وه زیاده‌ڕه‌وییه له‌الیه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه کراوه بۆ سه‌رنجراکێشانی بینه‌ر .شتێکی تر که هه‌ر په‌یوه‌ندی به ناوبانگی شۆرشی کورده‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یه ،کاتێک دوو رۆژنامه‌نووسه وێنه‌گره‌که وێنه‌ی بۆسه‌ی هێزێکی پێشمه‌رگه ده‌گرن، که بۆ هێزێکی سوپای عێراق له‌نێو دۆڵێکی کوردستاندا نراوه‌ته‌وه ،وه‌ختێک هێزه‌که ده‌که‌وێته که‌مینه‌که‌وه و زۆر به سه‌ختی لێیان ده‌درێت و هێرش ده‌کرێته سه‌ریان ،هه‌ندێک له سه‌ربازه‌کانی سوپا چه‌که‌کانیان فرێ ده‌ده‌ن و ده‌ست هه‌ڵده‌بڕن ،وه‌ک هێمایه‌ک بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان ،به‌اڵم پێشمه‌رگه‌کان له‌دواوه ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانکوژن! که ئه‌مه‌ش ره‌فتارێکی نامرۆڤانه و دوور له یاسا و رێسای جه‌نگ و ملمالنێکانه و بۆ ناو و ده‌نگی پێشمه‌رگه و شۆڕشی کورد زۆر خراپه. پاش ئه‌وه‌ی مارک و داڤید وه‌ک باسمان کرد ،له‌گه‌ڵ ده‌سته پێشمه‌رگه‌که ده‌بن له که‌مین و هێرشه‌که‌یاندا بۆ سه‌ر هێزه‌که‌ی عێراق ،که به کاروانێک دێن به‌ره‌و ناوچه ئازاده‌کان بۆ هێرش و په‌الماری پێشمه‌رگه و له‌و شهرهشدا کۆمه‌ڵێکی زۆر له سه‌رباز و پله‌داری هێزه‌که ده‌کوژرێت ،ئیتر له‌وه زیاتر داڤید به‌رگه‌ی ئه‌و کاره‌سات و کوشت‌وبڕ و رووداوه ناخۆشانه ناگرێت و بڕیار ده‌دات بگه‌رێته‌وه به‌ره‌و واڵتی خۆی .مارک
به‌دوایدا ده‌ڕوات و هه‌وڵ ده‌دات رازیی بکات بمێنێته‌وه .پاشان مارک وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و بریندار ده‌بێت. لێره‌وه ده‌رهێنه‌ر به مه‌به‌ست زنجیره‌ی رووداوه‌کان ده‌بچڕێنێت و ده‌یباته سه‌ر گه‌یشتنه‌وه‌ی مارک(نه‌ک داڤید) به ماڵه‌وه له دبلنی پایته‌ختی ئیرله‌ندا .له‌وێدا ناوبراو ده‌بینێت هیچ شوێنه‌وار و هه‌واڵێکی داڤید نییه .به‌اڵم ئه‌میش هه‌ندێک ئاڵۆز و مهتهاڵوی ده‌رده‌که‌وێت ،تا دێتیش دۆخی نائاسایی و ده‌روونیی به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات ،مرۆڤ هه‌ست ده‌کات ،که ئازاری رۆحی و ویژدانی و هه‌ست به تاوان و هاورێیه‌تی لێناگه‌رێن، که ژیانی ئاسایی و ئارام بێت .به‌تایبه‌ت که پارچه‌ی بۆمب و و شوێنه‌واری برین له له‌شی ده‌بینن ،گومان و ئاڵۆزیی زیاتر ده‌که‌ن. دواتر ده‌که‌وێته نه‌خۆشخانه و به هاوکاری نه‌خۆشخانه و هه‌روه‌ها باپیره‌ی ژنه‌که‌ی ،که دکتۆرێکی شاره‌زا و خانه‌نشینکراوی خه‌ڵکی شیلییه .کاتی خۆی به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی بووه له سه‌رده‌می دیکتاتۆر جه‌نه‌رال فرانکۆ له واڵتی خۆیدا .ئه‌مانه هه‌موو کارێک ده‌که‌ن ،که مارک له کۆتایی فیلمه‌که‌دا نهێنییه‌که ده‌درکێنێت ،که ژیانی لێ تاڵ کردووه ،ئه‌میش مه‌رگی سه‌خت و پڕ ئازاری هاورێکهیهتی ،به ئاماده‌بوونی هاوسه‌ر و باپیره‌که‌ی و هاوسه‌ری داڤیدیش که له‌سه‌ر مناڵبوونه ده‌یدرکێنێت ،که پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه داڤید رازی بکات به مانه‌وه‌ی
له‌وێ ،ناچار هاورێیه‌تی کردووه ،تاکو سه‌ر سنوور به‌رێی بکات ،بۆ گه‌رانه‌وه بۆ تورکیا و له‌وێوه به‌ره‌و ئێرله‌ندا .به‌اڵم کاتێک داڤید ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ک به کامێراکه‌ی وێنه‌ی مارک بگرێت ،له ناکاو تۆپبارانی رژێم ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و تۆپێکی به‌رده‌که‌وێت، له ئه‌نجامدا داڤید زۆر به سه‌ختی بریندار ده‌بێت ،به‌جۆرێک هه‌ردوو قاچی ناوبراو ده‌په‌ڕێت ،مارک به هه‌رجۆرێک بووه، رانه‌کانی ئه‌و ده‌پێچێت بۆ ئه‌وه‌ی خوینی زیاد لێ نه‌ڕوات .دواتر به ئازار و خوێن و هاوارکردنه‌وه ،ده‌یدات به کۆڵیدا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌که‌ی شۆرش ،پاشتر ده‌گه‌نه سه‌ر چه‌م و ئاوێکی زۆر ،که پێده‌چێت الفاو بێت، له کاتی په‌ڕینه‌وه‌دا ئاو ده‌یانبات و ژێرئاو ده‌که‌ون ،هه‌رچه‌ند مارک ده‌یه‌وێت بکه‌وێته‌وه سه‌ر ئاوه‌که و رزگاریان بێت ،بهالم بێ سوود ده‌بێت ،کاتێک الفاوهکه لولیان ده‌دات و ژێر ئاوه‌که ده‌که‌ون ،مارک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داڤید لهکۆڵیدایه و ده‌ستی له ملی گیرکردووه. خه‌ریکه بخنکێت ،له دۆخێکی سه‌خت و ئاڵۆزدا ناچار ده‌ستی داڤید له گه‌ردنی ال ده‌دات ،به‌م شێوه‌یه ،داڤید ئاو ده‌یبات .ئیتر وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه کۆتایی و مه‌رگی ئه‌و ده‌بێت .له فیلمه‌که‌دا پێشمه‌رگه‌کان به کوردیی قسه ده‌که‌ن ،جلوبه‌رگیان زیاتر به کوردی یه‌زیدی و ده‌وروبه‌ری موسڵ ده‌که‌ن، به‌اڵم ناوچه‌که پێده‌چێت نزیکی ره‌واندز و سه‌ر سنوور بێت.