Madanyat-30

Page 81

‫چیتر بوونیان نییە‪.‬‬ ‫نەڕەی بەفر جەخت لەسەر ئەو باوەڕە بەرفرەیە‬ ‫دەكاتەوە كە كۆمپانیا زەبەالحەكان و حكومەتی‬ ‫سێبەری پشت پەردە كە وەك ئامرازێك بەدەست‬ ‫كۆمپانیاكانەوەیە‪ ،‬ئێستا سەرجەم بڕیارە گرنگەكانیان‬ ‫بەدەستە‪ .‬ئەم بیروبۆچونە لە پانتایی هەندێك چیرۆكی‬ ‫ترسناك و پڕخوێنەری وەكو كاندیدی مێنچوریایی و‬ ‫كوشتنە زستانەكان ی بەرهەمی ریچارد كۆندۆن دا‬ ‫ێ بەرهەمی‬ ‫پەرەدەسێنێت‪ ،‬هەر وەكو چۆن لە هەند ‌‬ ‫بەرزەفڕتری وەكو تاك زار ی تۆماس پینچۆن و‬ ‫تارمایی هێرلوت ی نۆرمەن مایلەر دا دەبینرێت‪.‬‬ ‫ئەو دیدگایەی كە حكومەتی شەفاف حكومەتێكی‬ ‫كارتۆنییە‪ ،‬ئاكامی لۆژیكی ئەو راستیەیە كە ئێمە لە‬ ‫دووهەمین چاخی زێڕین دا دەژین‪ :‬تەنانەت پێدەچێت‬ ‫مارك تواین سەری لەو بێشەرمییە سووڕ بمێنێت كە‬ ‫سیاسەتمەدارەكان خۆیانی پێدەفرۆشن‪.‬‬ ‫چیرۆكی هاوشێوەی چیرۆكەكانی ستیڤنسن‪ ،‬كۆندۆن و‬ ‫پینچۆن نیشاندەری ناڕەزایی كۆمەاڵیەتی نیین‪ ،‬بەڵكو‬ ‫ملكەچی غەمگینانەی كۆتایی هیوا ئەمریكاییەكانن‪.‬‬ ‫ساڵنامەی مردوو ی سیلكۆ ش باس لەوە دەكات كە‬ ‫چیتر حكومەتی خەڵكسااڵریی لە گاڵتەجاڕێك زیاتر‬ ‫نییە‪ ،‬بەاڵم لە چیرۆكەكەی ئەمدا بێزاری لە خود‬ ‫زیاتر دەبینرێت تا سوكایەتیكردن بە خود‪ .‬ئەو زیاتر‬ ‫جەخت لەسەر پەیوەندیی رۆژئاوایی ـ ئەمریكایی‬ ‫دەكاتەوە لەگەڵ دانیشتوە رەسەنە ئەمریكاییەكان و‬ ‫لەتەك نەوەی ئەو كۆیالنەی لە ئەفریقاوە هێنرابوون‪.‬‬ ‫چیرۆكەكەی سیلكۆ بە دیمەنێك كۆتایی دێت كە‬ ‫لەو دیمەنەدا نەوەی داگیركەرە رۆژئاواییەكان و‬ ‫كۆچبەرەكان‪ ،‬ناچار بە گەڕانەوە دەكرێن بۆ واڵتەكانیان‪،‬‬ ‫دواجار دەتوانین بڵێین وێنەی بەدیهاتنی پێشبینی‬ ‫ئەمریكاییە رەسەنەكان دەكات كە گوتبوویان هاتنی‬ ‫سپیپێستەكان تەنیا بەاڵییەكی كاتییە‪ ،‬تاعونێكە لە‬ ‫پێنج سەدە زیاتر ناخایەنێت‪ .‬سیلكۆ بەمجۆرە وێنای‬ ‫حكومەتی ئەمریكایی دەكات كە لە كاتی پشێوییەكان‬ ‫و قاتوقڕییدا‪ ،‬بەهۆی هێرشی دوا بەجێماوەكانی مایا‬ ‫و ئەزتەكەكان بۆ كالیفۆرنیا و ئەریزۆنا و تەكساس‪،‬‬ ‫بەتەواوەتی دادەڕوخێت‪.‬‬ ‫هیچ پێویست بەوە ناكات بزانین ئایا‬ ‫سیلكۆ‪ ،‬خوێنەری فۆكۆ یان هایدگەر‬

‫‪80‬‬

‫بووە تا بگەینە ئەو ئەنجامەی چیرۆكەكانی بەجۆرێك‬ ‫ێ دەكەن كە هاوشێوەی هەمان‬ ‫وێنای مێژووی نو ‌‬ ‫ئەو شتانەیە كە خوێنەرەكانی ئەم دوو فەیلەسوفە‬ ‫زۆرجار بەریدەكەون‪ .‬لەم وێنەیەدا‪ ،‬مێژووی دووسەد‬ ‫ساڵەی ئەمریكا ـ لەراستیدا مێژووی خێڵە رۆژئاوایی و‬ ‫ئەمریكاییەكانی چاخی رۆشنگەری ـ لێوانلێوە لە ریا و‬ ‫خۆخڵەتاندن‪ .‬خوێنەرەكانی فۆكۆ زۆرجار دەگەنە ئەو‬ ‫باوەڕەی كە لە دوو سەدەی رابردوودا‪ ،‬هیچ كۆتوبەندێك‬ ‫نەپسێنراوە‪ :‬تەنیا زنجیرە ئەستورە كۆنەكان گۆڕاون بە‬ ‫زنجیری كەمێك تەنكتر‪ .‬هایدگەر‪ ،‬سەركەوتنی ئەمریكا‬ ‫ێ بەسەر جیهاندا‪،‬‬ ‫بە پیادانی بەتانی تەكنەلۆژیای نو ‌‬ ‫وەكو راخستنی سەرزەمینێكی بەپیت وێنا دەكات‪.‬‬ ‫ئەو كەسانەی باوەڕ بە بۆچونەكانی فۆكۆ ‌و هایدگەر‬ ‫دەهێنن‪ ،‬تێگەیشتنیان بۆ ئەمریكا زۆرجار وەكو سیلكۆ‬ ‫یە‪ :‬وەكو ئەو شتە دەیبینن كە پێویستە هیوادار بین‬ ‫بەمزووانە‪ ،‬بگۆڕێت بە شتێكی تەواو جیاوازتر‪.‬‬ ‫خەڵكێكی لەم چەشنە‪ ،‬غوروری دەرئەنجامی ئەوەی‬ ‫هاواڵتی ئەمریكایین بە مەحاڵ و بەشداری جددی لە‬ ‫ێ سوود دەزانن‪ .‬ئەوان باوەڕبوون‬ ‫هەڵبژاردنەكاندا بەب ‌‬ ‫بەوەی نەتەوەی رەسەنی ئەمریكایی بن بە جەخت‬ ‫كردنەوە لەسەر كارەساتە مێژوویەكان دەزان‪:‬‬ ‫كارەساتی هێنانی كۆیلە ئەفریقییەكان‪ ،‬كوشتاری‬ ‫دانیشتوە رەسەنە ئەمریكاییەكان‪ ،‬لەناوبردنی دارستانە‬ ‫كۆنەساڵەكان و جەنگی ڤێتنام‪ .‬زۆربەی گەلی ئەمریكا‬ ‫غوروری نەتەوەیی تەنیا بەشایستەی پیاهەڵدەر و‬ ‫ستایشكاران دەزانن‪ :‬بۆ ئەو ئەمریكاییانەی دڵشادن‬ ‫بەوەی تائێستاش ئەمریكا دەتوانێت رابەرایەتی‬ ‫سەرچڵییەكی وەكو جەنگی كەنداو بكات‪ ،‬كە هێشتا‬ ‫دەتوانێت هەركاتێك بیەوێت گوشاری مەرگەساتبار‬ ‫بەسەر هەرشوێنێكدا بسەپێنێت‪.‬روناكبیرە الوەكان‪،‬‬ ‫پاش خوێندنەوەی هایدگەر‪ ،‬فۆكۆ‪ ،‬ستیڤنسن یان‬ ‫سیلكۆ‪ ،‬ئەوكاتەی تەماشای فیلمە توندوتیژەكانی‬ ‫جۆن واین دەكەن‪ ،‬زۆرجار دڵنیا دەبن لەوەی لە چ‬ ‫واڵتێكی توندوتیژ‪ ،‬نامرۆیی و داڕزاودا دەژین‪ .‬ئیتر‬ ‫ئەو خەڵكە خۆیان بەو كەمینە بەجێماوە شادومانە‬ ‫دەزانن كە خاوەنی ئەو جیهانبینیەن كە پێویستە‬ ‫لە روانگەی وتارە نەتەوەگەراكانەوە لە واقیعی‬ ‫بێسۆی ئەمریكای هاوچەرخ بڕوانن‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئەم جیهانبینییە‪ ،‬پاڵیان پێوەنانێت بۆ‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.