ذمارة ( )176دوشةممة 2013/11/11
كلیله‌كانی كه‌لتور: چاكسازی و شۆڕش االصالح والثورة
Reform and Revolution باری هندس وه‌رگێڕانی :بڕوا عه‌الدین
( 2ـ )2 شۆڕشی فه‌ره‌نسی له ساڵی 1798 دا هه‌موو ئه‌و مانا جیاوازانه‌ی وروژاند، ب�ه‌اڵم ئه‌و مانایانه‌ی ك ه په‌یوه‌ستن ب ه جوڵه به‌ره‌و پێشه‌وه ،جوڵه‌یه‌ك كه به‌ره‌و دواو‌ه ناگه‌ڕێته‌وه ،هه‌روه‌ها ی خولئاسا ،ئه‌مان ه هه‌موو پێشكه‌وتنێك بایه‌خێكی زۆر تایبه‌تیتر‌یان پێدراوه. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رفراوان ب��ای �ه‌خ ب �ه ش���ۆڕش ده‌درا ،چونك ه گه‌لی فه‌ره‌نسای ل ه چه‌وساندنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕه‌ه��ا و جۆرێك ل ه جیاكاری هه‌ڕه‌مه‌كی ڕزگاركردبوو. هه‌ر بۆی ه وا لێی ده‌ڕوانڕا ك ه ڕێگه‌ی له ب �ه‌رده‌م ت �ه‌واوی پارچه‌كانی تری ئه‌وروپادا كردۆته‌وه ،هه‌روه‌ها وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ سه‌ره‌تای قۆناغێكی ن��وێ ل ه ك��اروب��اری مرۆیی ده‌بینرا؛ بۆنمونه ڕادیكاڵیستی ئینگلیزی (چارلز جیمس فۆكس) وا وه‌سفی شكاندنی زیندانی باستیلی كردو‌ه وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ڕوداو بێت له مێژووی جیهاندا ،له كاتێكدا فریدریش هیگل ل ه ئه‌ڵمانیا ب ه (سپێد‌ه قه‌شه‌نگه‌كه) ناوی ب��ردوه .ب�ه‌اڵم ئه‌و ترس و تۆقینه‌ی پاشتر له‌گه‌ڵ هاتنی ناپلیۆندا بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌اڵت سه‌رهه‌ڵده‌دات ده‌ره‌ن��ج��ام و كاردانه‌وه‌یه‌كی ت�ه‌واو جیاوازی لێكه‌وته‌وه .زۆربه‌ی چاودێران پێیان وا بوو ك ه شۆڕشه‌ك ه هیچ نه‌بوو جگ ه له هێزێكی وێرانكه‌ر كه بوو‌ه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر پادشایه‌تی، بۆ سه‌ر نان و خۆراكی خه‌ڵكی ،به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ژیانی چه‌نده‌ها تاكه‌كه‌سیشی خسته م �ه‌ت��رس��ی �ه‌وه .ئ���ه‌و جوڵ ه خولئاسایه ل ه پادشایه‌تیه‌كی ڕه‌هاو‌ه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕه‌ها، دیار‌ه پاش تێپه‌ڕینی ب ه وێستگه‌كانی ئ����اژاو‌ه و ت��رس و ت��ۆق��ان��دن��دا ،ك ه ئه‌مجاره‌یان شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆری سه‌ربازی وه‌رگرت ،هه‌موو ئه‌مانه بوون ه دۆخێك‌كه ده‌رچون لێی ئاسان نه‌بوو، چونكه له ڕیفۆرمی ده‌ستورییدا وازیان له پرۆسه‌ی سیستماتیكی هێنابوو. دیار‌ه باوه‌ڕبوون ب ه بوونی ئه‌و خوله شتێكی زۆر باو بوو له‌سه‌ر ئاستێكی ب���ه‌رف���راوان به‌ته‌نها الی سیاسی ه كۆنزه‌رفاتیڤه‌كانی وه‌ك میته‌رنیخ و بسمارك نا ،به‌ڵكو ته‌نانه‌ت الی زۆر ب �ه‌ی دوژم��ن�ه سه‌رسه‌خته‌كانی لیبراڵیه‌كان و ته‌نانه‌ت تاڕاده‌یه‌ك الی شۆڕشگێڕه‌كان خۆیشیان ده‌بینرا. ل��ه‌گ��ه‌ڵ ئ��ه‌وش��دا ل��ی��ب��راڵ��ه‌ك��ان و سۆسیالیسته‌كان ب����ه‌رده‌وام ب��وون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی 1789بلكێنن به جوڵ ه به‌ره‌و پێشه‌وه. لیبراڵه‌كان كه داخیان بۆ ئه‌و هه‌موو توندوتیژی و ئاژاوه‌یه ده‌خوار ك ه ب ه شۆڕشه‌كه‌و‌ه لكا ،پێیان وابوو شۆڕشی فه‌ره‌نسی به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر‌ه بۆ ئه‌وه‌ی كه نابێت فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕه‌ها هه‌روا به‌بێ پێناس ه و ده‌ستنیشانكردن و سنور بۆ دانان نه‌مێنێته‌وه .به‌ڕای ئ��ه‌وان پێویست ب��وو سیستمێك ل ه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بدۆزنه‌و‌ه زه‌مینه‌سازی ب��ك��ات ت��اوه‌ك��و ڕی��ف��ۆرم �ه سیاسی و ك��ۆم�ه‌اڵی�ه‌ت��ی�ه پێویسته‌كان ب ه شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه ،سیستماتیك و ڕێكوڕاست ب��ه‌ره‌و پێشه‌وه بچن. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌و‌ه ناكرێت هه‌ڵبژاردن له نێوان ڕی��ف��ۆرم و ش��ۆڕش��دا وه‌ك دوو ئامراز بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌اڵیه‌تی
سه‌رهه‌ڵبدات ،مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ناو سیستمه سیاسی ه پ��اش��ك�ه‌وت��ه و سسته‌كاندا :وات�� ه ل� ه س��ای�ه‌ی ئه‌و دۆخ��ان �ه‌دا ك ه هێشتا حكومه‌تێكی ده‌ستوری به‌بێ توندوتیژی دانه‌مه‌زراو‌ه و ده‌شێت ل ه پێناو گۆڕانكارییه‌كی ئاشتیخوازانه‌دا بزوتنه‌وه‌كان خامۆش بكرێن و دابمركێنرێنه‌وه. ب �ه‌اڵم سۆسیالیسته‌كان په‌ندێكی ت��ری جیاواز له شۆڕشی فه‌ره‌نسی وه‌رده‌گ����رن ،ئ��ه‌وان پێیان وای��ه ك ه په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی ده‌ره‌نجامی به‌ربه‌ره‌كانێكردنی چینی فه‌رمانڕه‌وای ه نه‌وه‌ك به‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به نه‌بوون و پ��ێ��واری ف �ه‌رم��ان��ڕه‌وای �ه‌ت��ی �ه‌ك��ی ده‌ستوریه‌و‌ه هه‌بێت .هه‌ر بۆیه ئه‌وان حه‌زیان ده‌ك��رد ده‌وڵه‌تی ده‌ستوری وه‌ك ئامرازێك بۆ هه‌ژمونی چینایه‌تی نیشانبده‌ن .كه‌جی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كاته‌ی سه‌روكه‌تنی شۆڕشه‌كه بوو‌ه هۆی ڕه‌خساندن و ده‌سته‌به‌ركردنی نمونه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش ب���ۆ س��ۆس��ی��ال��ی��س��ت �ه‌ك��ان ،ك�ه‌چ��ی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی زه‌نگێكی وریاكه‌ره‌وه‌ی ترسناك بوو :په‌نابردن ه به‌ر شۆڕش به‌مانای جوڵه به‌ره‌و پێشه‌وه و ترس له‌وه‌ی كه شته‌كان له‌ده‌ستت ده‌ربچن، هه‌موو ئه‌مانه بوونه هۆی مشت‌ومڕ و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ڕیفۆرم و شۆڕش. له كاتێكیشدا زۆربه‌ی سۆسیالیسته‌كان نكۆڵییان له سروشتی چینایه‌تیانه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ده‌كرد كه‌چی هاوكات فریوی تیۆره‌ی لیبراڵی‌یان بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌س��ت��وری خ���وارد و پێی كاریگه‌ر بوون ،چونكه پێیان وابوو ئه‌و تیۆره‌ی ه ته‌واوی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ڕه‌خساندو‌ه كه به‌هۆیانه‌و‌ه چینی كرێكاران و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ت��وان��ن به‌سه‌ر به‌ره‌نگاریه‌كانی چینی فه‌رمانڕه‌وادا زاڵ��ب��ن ،ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئامراز‌ه ئاشتیخوازانه و ده‌ستوریه‌كانه‌وه، واته باوه‌ڕیان وا بوو كه شۆڕش ل ه سایه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا ن ه پێویست بوو‌ه و نه خوازرایش .ده‌سه‌اڵتگرتن ه ده‌ستی به‌لشه‌ڤیه‌كانیش ل ه شۆڕشی دوه‌م����ی ڕوس���ی س��اڵ��ی 1917دا ئاڕاسته‌ی ئه‌و مشتومڕانه‌ی گۆڕی و ده‌ره‌نجام الیه‌نگران بۆ دوو به‌ره‌ی ت���ه‌واو دژ ب��ه ی��ه‌ك ج��ی��اب��وون �ه‌وه: كۆمۆنیسته‌كان و شۆڕشگێڕه‌كانی تر كه‌وتن ه به‌ره‌یه‌كه‌وه ،به‌ره‌كه‌ی تریش دیموكراتخواز و سۆسیالیسته‌كانی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕیفۆرمخواز له‌خۆگرت. ئه‌ڵبه‌ته په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دوایی نه‌رمی به‌رامبه‌ر ب ه هیچ كام له‌و دوو به‌ره‌ی ه نه‌نواند .ئ �ه‌وه بوو مێژووی ش��ۆڕش��ی فه‌ره‌نسی ب����ه‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆی ب ه الیه‌نگرانی شۆڕشه‌وه ك ه بوو‌ه مایه‌ی ئه‌وه‌ی بڵێن ده‌بێت ڕوسیایش مانگێكی خوێناوی ( )rodimrehTخ��ۆی هه‌بێت, وات�� ه ئ �ه‌و م�ه‌رج�ه‌ی ك ه ب ه هۆیه‌و‌ه ش��ۆڕش ـ پاش ئ �ه‌وه‌ی ك ه سیستم ه كۆنه‌كه تێكده‌شكێنێت ـ خۆی ده‌خوات و قوتده‌دات ،پاشان ده‌گوازه‌ته‌و‌ه بۆ قۆناغی سه‌پاندنی س�ه‌رك��رده‌ی�ه‌ك ك ه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیستم و ئارامی و دڵنیایی به‌دیده‌هێنێت .له ساڵی 1952یشدا لیۆن ترۆتسكی هه‌ر به‌م زاراوان ه باسی ل ه هاتن و ده‌سه‌اڵتگرتن ه ده‌س��ت��ی ستالین ك���رد .داڕم����ان و هه‌ره‌سهێنانی كۆمۆنیزم ل ه ئه‌وروپ‌ا و خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریی له پارچه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا به‌الی زۆربه‌ی چاودێرانه‌وه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ كۆپیه‌كی تر ل ه وێنه‌ی شۆڕش وه‌ك پێشكه‌وتنێكی خولئاسا (دوری):
وات�ه وێنه‌ی شۆڕشی سۆسیالیستی وه‌ك هێڵێك ل ه هێڵ ه وێرانكاره‌كانی نێوان سه‌رمایه‌داری و سه‌رمایه‌داری. ل �ه الی �ه‌ك��ی ت��ری��ش�ه‌وه دیموكراسی كۆمه‌اڵیه‌تی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆو‌ه بینی ،ك ه له‌قۆناغی پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م و به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی خۆرئاواییدا گه‌یشت ه ت��رۆپ��ك ،ب��ه‌اڵم ئ��ه‌وه بوو وازی ل ه بیرۆكه‌ی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی كۆمه‌اڵیه‌تی و به‌شێكی زۆر له كه‌ڵك ه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێشوی هێنا ،له ژێر كاریگه‌ری ڕیفۆرمه‌كانی لیبراڵیزمی نوێیشدا به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كانی زیادیانكرد .ئه‌ڵبه‌ت ه تاوه‌كو ئێستایش ه�ه‌ر وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕیفۆرمی ده‌مپارێز و سڵكه‌ره‌وه ل ه ئه‌وروپای خ��ۆرئ��اوا و چ�ه‌ن��د ده‌وڵ�ه‌ت��ێ��ك��ی تر ه �ه‌ر ب��ه‌رده‌وام��ه ،ب��ه‌اڵم ب ه جۆرێك ل �ه ده‌س��ت��ك��اری سیاسه‌ته‌كانی و گونجاندنیان له گه‌ڵ داخوازیه‌كانی به‌رنام ه ئابوری و كۆمه‌اڵیه‌تیه‌كانی لیبراڵیزمی نوێ‌دا. گه‌ر مشتومڕه كۆنه‌ك ه ده‌رب��اره‌ی باشیه ڕێژه‌ییه‌كانی ڕیفۆرم و شۆڕش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ل ه گوتاری سیاسی‌دا ،چ ل ه خۆئاوا و چ له واڵتانی تریشدا بزر بوبێت و نه‌مابێت ،ئه‌وا ئاره‌زوی گۆڕانكاریه‌كی ڕیشه‌یی فه‌نده‌مێنتاڵ هێشتا هه‌ر م��اوه ،نه‌ك به‌ته‌نها له‌و به‌شه‌ی ك ه له بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیزم م��اوه‌ت��ه‌وه ،به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌ناو بزوتنه‌وه فه‌نده‌مێنتاڵه ئاینیه‌كانی ئه‌مریكای مه‌سیحی باكور و به‌شه‌كانی ت��ری جیهانی ئیسالمیشدا ،ئه‌م ه سه‌رباری ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی خه‌باتی ڕیفۆرم ل ه دژی ده‌وڵه‌ت ه ده‌سه‌اڵتخواز و گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن ،یان فره‌نه‌ته‌وه‌یی و ته‌وژم ه رادیكاڵه‌كانی ژینگه‌پارێزی، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین ڕه‌گه‌زی دیك ه ل ه بزوتنه‌وه‌ی دژ به گلۆبالیزم .به‌اڵم چونك ه توانای ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ ڕاییكردن و چاره‌سه‌ركردنی كێش ه تایبه‌تیه‌كانی خ��ۆی��ان شتێك ه ك � ه جیهانگیریی خستویه‌تی ه ژێر پرسیاره‌وه ،هه‌روه‌ها ل �ه‌ب �ه‌رئ �ه‌وه‌ی زۆرب���ه‌ی ه��ه‌ره زۆری خواست و بایه‌خه‌كانی زۆر زیاترن ل ه تواناكانی ده‌وڵ �ه‌ت ،هه‌ر بۆیه ئ ه بزوتنه‌وانه زۆر به‌كه‌می نه‌بێت ل ه هه‌ڵوێستی خۆیان تێناگه‌ن له‌وه‌ی كه ده‌بێت له‌نێوان ئه‌و دوو ب��ژارد‌ه سه‌خت و تونده‌دا (ل ه نێوان شۆڕش و ڕیفۆرمدا) چی هه‌ڵبژێرن. به‌اڵم شۆڕش ب ه مانا دیاریكراوه‌كه‌ی وه‌ك ئ����ه‌وه‌ی ك � ه وات����ای گۆڕینی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت ،هێشتا هه‌ر ماوه و بزر نه‌بووه ،به‌اڵم ئێستا زیاتر ب ه ناوێكی دیكه‌و‌ه بانگ ده‌كرێت و ده‌ناسرێته‌و‌ه كه بریتی ه له كودیتای سه‌ربازی ،مه‌گه‌ر ب ه به‌ده‌گمه‌ن وه‌ك جاران له‌گه‌ڵ ڕیفۆرمدا هاوتابكرێت. هه‌ندێكجار وه‌ك ئامرازێك به‌كه‌ڵك ه بۆ دژایه‌تیكردنی ڕیفۆرم ،به‌اڵم له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا و النیكه‌م ل ه كایه‌ی به‌كاربردنی میللی و نێوده‌وڵه‌تیدا ش��ۆڕش وه‌ك دابڕانێكی كاتی ل ه پراكسیسه‌كانی حكومه‌تی ئاسایی پیشانده‌درێت ،هه‌روه‌ها وه‌ك كه‌لێنێك و ده‌رچه‌یه‌كی ك��راوه كه‌ده‌شێت ل ه كاتی پێویستدا ڕیفۆرمی تێدا بكرێت. سه‌رچاوه: س���ه‌رچ���اوه :ط��ون��ي ب��ي��ن��ي��ت ،ل��وران��س غرونسبريغ ،ميغان موريس ،مفاتيح اصطالحية جديدة ،معجم مصطلحات الثقافة واجملتمع. وه‌رگێڕانی :سعيد الغامني .باڵوكراوه‌كانی: املنظمة العربية للرتمجة .چاپی یه‌كه‌م ،به‌یروت ی 83ـ ..89 ،2010الپه‌ڕه‌كان
7
كؤنت َيكست
ئەفسانەی سیزیف ئەلبێر كامۆ و :ئەكبەر حەسەن
خواوەندەكان سیزیفیان مەحكوم كرد بێبڕانەوە گاشەبەردێك سەربخات بۆ سەر لوتكەی چیایەك .وەختێك سیزیف ب���ەردەك���ەی س��ەردەخ��س��ت ،ب��ەردەك��ە بەهۆی قورسییەكەیەوە ب��ەردەب��ووەوە بۆ خ��وارەوە .بەم جۆرە ،خواوەندەكان باوەڕیان وابوو هیچ سزایەك ئەوەندەی ب��ەردەوام ئەنجامدانی كارێكی بێمانا‌و بێهیوا تۆقێنەر نییە. ئەگەر باوەڕ بە قسەكانی هۆمیرۆس بكەین ،هیچ مرۆڤێك بە رادەی سیزیف دانا‌و عاقڵ نەبووە .بە پێی چیرۆكێكی تر سیزیف حەزی لە رێگری بووە .من هیچ ناودژییەك لەمەدا نابینمەوە .بۆچوونەكان جیاوازن لەسەر هۆی كارەكەی سیزیف لە جیهانی خوارەوەدا (.)underworld ی��ەك��ەم ه���ۆی ل��ۆم��ەك��ردن��ی سیزیف، گاڵتەكردنی ب��وو ب��ە خ��واوەن��دەك��ان‌و نهێنییەكانی لێ دزین .دەوترێت ژوپیتەر ئیجینی كچی ئیسوبوسی رف��ان��دووە. باوكەكە لەم رفاندنە زۆر دڵگران بووەو الی سیزیف سكااڵی كردووە .سیزیف كە ئاگاداری رفاندنەكە بوو ،پێنشیازی بۆ باوكە كرد تا بارمەتیی بدات بە مەرجی ئەوەی ئاو بگەیەنێتە قەاڵی كورنتوس. ئەمەش مانای ئ��ەوەی��ە سیزیف ئاوی بەسەر هەورەگرمەی ئاسماندا پەسەند كردووە .هەر لەبەر ئەمەش خواوەندەكان سزایان داوەو ناردوویانە بۆ جیهانی خوارەوە .هۆمیرۆس ئەوەشمان پێدەڵێت كە سیزیف مەرگی كۆت‌و بەند كردووە. پلوتۆش بەرگەی دیمەنی ئیمپراتۆریەتە بێدەنگ‌و چ��ۆڵ‌و هۆڵەكەی نەگرتووە، تووڕە بووەو خواوەندی جەنگی ناردووە. خواوەندی جەنگیش مەرگی لە چنگی سیزیف رزگار كردووە. ه��ەروەه��ا ئ��ەوەش دەوت��رێ��ت كاتێك سیزیف ل��ە م��ەرگ نزیك ب��ووەت��ەوە، ویستویەتی رادەی خۆشەویستیی هاوسەرەكەی تاقی بكاتەوە .فەرمانی بە هاوسەرەكەی كردووە الشە نەنێژراوەكەی لە ناوەڕاستی گۆڕەپانە گشتییەكە فڕێ ب��دات .بەم شێوەیە سیزیف كاتێك بە ئاگا دێتەوە ،خۆی لە جیهانی خوارەوەدا دەبینێتەوە .ئەوەی كە زۆر سیزیف بێزار دەك��ات ،ئەو گوێڕایەڵییەیە ،كە لەگەڵ خۆشەویستیی مرۆیی‌دا ناتەبایە .لەبەر ئەوەش داوای مۆڵەت لە پلوتۆ دەكات بۆ ئ��ەوەی بگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی‌و هاوسەرەكەی سزا ب��دات .بەاڵم كاتێك گەڕایەوە‌و سەرلەنوێ رووخساری جیهانی بینییەوە ،چێژی لە ئاو و هەتاو ،گەرمیی بەردەكان‌و دەریاكان وەرگرت ،نەیویست جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ تاریكیی دۆزەخ. سیزیف گوێی بە بانگكردن‌و ئاماژەكانی ت��ووڕەی �ی‌و ئ��اگ��ادارك��ردن��ەوەك��ان ن��ەدا. سااڵنێك رووبەڕووی لەنجەی كەنداوەكان، درەوش���ان���ەوەی دەری���ا‌و زەردەخ��ەن��ەی زەوی ژیا .دەبوو خواوەندەكان بڕیارێك ب��دەن .عەتارد (خ��واوەن��دی پەیام)یان ن��اردە گیانی .عەتاردیش یەخەی ئەم ب��وون��ەوەرەی گ��رت ،لە خۆشییەكانی دای��ب��ڕی‌و بە زۆری زۆرداری گێڕایەوە جیهانی خوارەوە ،كە لەوێدا گاشەبەردەكە چ��اوەڕێ��ی ب���وو .رق��ەب��ەرای��ەت��ی��ك��ردن��ی خواوەندەكان ،رقبوونەوەی لە مەرگ‌و پەرۆشیی بۆ ژیان بوونە هۆی ئەو ئازارە تۆقێنەرەی كە هەموو بوونی لە پێناوی هیچدا تەرخان بكات .ئەمەیە ئەو باجەی كە دەبێت لە بەرامبەر پەرۆشبوون بۆ ئەم زەوییەدا بیدەین. بە راستی تێدەگەین سیزیف پاڵەوانی ئ��ەب��س��ێ��ردە(پ��وچ��ی/الڵ��ی و لێڵی)، چ لە میانەی پەرۆشییەكانی‌و چ لە میانەی ئازارەكانییەوە .هیچ كەسێك لە جیهانی خ��وارەوەدا باسی سیزیفمان بۆ ناكات .ئەفسانەكان بۆیە دروست بوون ،تا هەناسەیەك بە خەیاڵ بدەن. سەبارەت بەم ئەفسانەیە ،مرۆڤ تەقەالی جەستەیەك دەبینێت ،كە گاشەبەردێك تا س��ەرەوە دەب��ات ،ب��ەاڵم لە س��ەرەوە خلۆر دەبێتەوە ،دووب���ارە‌و چەندبارە
هەمان گاشەبەرد سەردەخات‌و دیسانەوە لەسەرەوە خلۆر دەبێتەوە .مرۆڤ ئەو رووخ��س��ارە گ��رژە ،رووم��ەت��ی نووساوی بە گاشەبەردەكەوە ،ئەو ش��ان‌و ملەی گاشەبەردە تەپوتۆزاوییەكەی هەڵگرتووە، ئ��ەو پێیانەی ب��وون بە كۆڵەكە بۆی، دەستپێكردنەوەیەكی نوێ بە دوو دەستی درێ��ژك��راوەوە ،دوو دەستی مرۆیی كە خ��ۆاڵوی ب��ووە ،دەبینێت .لە كۆتایی تەقەالیەكی دوورودرێژدا كە فەزایەكی بێ ئاسمان‌و زەمەنێكی بێ قوواڵیی دەیپێون، سیزیف دەگ��ات��ە ئامانجەكە .لەوێدا دەبینێت گاشەبەردەكە لە چەند ساتێكی دیاریكراودا خلۆر دەبێتەوە بەرەو جیهانی خوارەوە ،كە دەبێت جارێكی تر لێیەوە بەرەو لوتكە سەری بخاتەوە .جارێكی تر دێتە خوارەوە بۆ پێدەشتەكە. گرنگیی سیزیف بۆمن ل��ە میانەی ئەم گەڕانەوە‌و كورتە ئێستكردنەدایە. ئ��ەو رووخ��س��ارەی ك��ە زۆر نزیكە لە گاشەبەردەكە‌و ئازار دەچێژێت ،هەمان گ��اش��ەب��ەردەك��ەی��ە .وێ��ن��ای ئ��ەو مرۆڤە دەك��ەم كە بە هەنگاوی ق��ورس ،بەاڵم رێك‌و پێك بەرەو ئەشكەنجە بێكۆتاییەكە دێتە خوارەوە .ئەو ساتەی كە لە وچان دەچێت‌و بێگومان لەگەڵ گ��ەڕان��ەوەی ئەشكەنجەكەدا دەگ��ەڕێ��ت��ەوە ،ساتی هۆشیاربوونەوەیە .چونكە هەر ساتێك لەو ساتانە كە لوتكەكە جێدەهێڵێت‌و ب���ەرەو پەناگەی خ��واوەن��دەك��ان دێتە خوارەوە ،لە چارەنووسی خۆی بااڵترە، لە گاشەبەردەكەی بەهێزترە. ب��ەم ج��ۆرە ،ئەگەر ئ��ەم ئەفسانەیە ت��راژی��ك بێت ،ئ��ەوا لەبەر ئ��ەوەی��ە كە پاڵەوانەكەی هۆشیارە پێی .ئەشكەنجەكە چ مانایەكی هەیە ئەگەر سیزیف لە هەر هەنگاوێكدا هیوای بە سەركەوتن نەبێت؟ كرێكار ئەمڕۆ و سەرجەم رۆژەكانی تری ژیانی هەمان كار دەك��ات .چارەنووسی كرێكارەكە كەم ئەبسێردتر نییە .ئەم چارەنووسە تەنیا ئەو كاتە دەبێت بە چارەنووسێكی تراژیك ،كە كرێكارەكە هۆشیار بێت پێی .بەم شێوەیە ،سیزیفی پرۆلیتاریای خ��واوەن��دەك��ان ،سیزیفی بێدەسەاڵت‌و یاخی ،هۆشیارە ب��ەوەی تا چەند بارودۆخی نالەبارە :لە كاتی هاتنەخوارەوەیدا بیر لەم بارودۆخەی دەك��ات��ەوە .ئەو رۆشناییەی كە مایەی ئەشكەنجەكەیەتی ،لە هەمان كاتدا تاجی سەركەوتنەكەیەتی .هیچ چارەنووسێك نییە ،رقلێبوونەوە تێی نەپەڕێنێت. ئەگەر هەندێك ج��ار هاتنەخوارەوە مایەی داخ‌و پ��ەژارە بێت ،ئەوا دەشێت هەندێك جاری تر مایەی چێژ بێت .ئەم وشەیە زۆر نییە .وێنای ئ��ەوە دەكەم جارێكی ت��ر سیزیف دێ��ت��ە خ���وارەوە ب��ۆ گ��اش��ەب��ەردەك��ەی‌و پ���ەژارەك���ە لە سەرەتادایە .چونكە كاتێك وێنای زەوی بە تەواوەتی بە یادەوەرییەوە نووساوە، كاتێك بانگی بەختەوەری زۆر پێداگیر دەبێت ،دەشێت ئەو كاتە نیگەرانی لە دڵ��ی م��رۆڤ��ەوە س��ەرچ��اوە بگرێت :ئەو كاتە گاشەبەردەكە سەركەوتن بەدەست دەهێنێت ،خودی گاشەبەردەكە خۆیەتی، ئەم نیگەرانییە هەمان گاشەبەردەكەیە. ئەو نیگەرانییەی كە سنووری نییە ،لەوە قورسترە هەڵبگیرێت .ئەمەیە شەوە سەختەكانمان( .)1ب��ەاڵم حەقیقەتە كوشندەكان ،هەر ئەوەندەی كە ناسران، ئیتر لەناو دەچن .بەم شێوەیە ،ئۆدیپ لە سەرەتادا ملكەچی چارەنووس دەبێت بەبێ ئەوەی پێی بزانێت .بەاڵم ئەو كاتەی بە چارەنووس دەزانێت ،تراژیدیاكەی دەست پێدەكات .بەاڵم لە هەمان كاتدا كە كوێر‌و بێهیوایە ،دەزانێت تاكە پەیوەستی كە دەیبەسێتەوە بە جیهانەوە ،دەستی ساردی كیژێكە .لێرەدا تێبینییەكی بەرچاو دێتە پێشەوە« :س��ەرەڕای هەموو ئەم ئازارانە‌و بەسااڵچوونم ،جوامێریی رۆحم وام لێدەكات ئەنجامگیریی ئەوە بكەم هەموو شتێك لە جێی خۆیدایە» .بەم شێوەیە ئۆدیپ (ی سۆفۆكلیس) هەروەك كێریلیۆڤ (ی دۆستۆیڤسكی) راچێتەی سەركەوتنی ئەبسێرد دەخاتە روو .بەم جۆرە حیكمەتی دێرین پەیوەست دەبێت بە پاڵەوانی مۆدێرنەوە.
مرۆڤ ناتوانێت ئەبسێرد بدۆزێتەوە بەبێ فریوخواردن بۆ نووسینی رێبەرێك لە بارەی بەختەوەرییەوە« .پاشان چی؟ لە میانەی رێگایەكی ئاوا بەرتەسكەوە؟» بەاڵم تەنیا یەك جیهان هەیە .بەختەوەری‌و ئەبسێرد دوو رووی یەك دراون‌و لەیەك جیا نابنەوە .لەبەر ئەوە هەڵەیە ئەگەر بڵێین بەختەوەری بە پێویست لە دۆزینەوەی ئەبسێردەوە سەرچاوە دەگرێت .بەاڵم دەش��ێ��ت ئ����ەوەش رووب�����دات هەستی ئەبسێرد لە بەختەوەرییەوە سەرچاوە بگرێت .ئۆدیپ دەڵێت «من باوەڕم وایە هەموو شتێك باشە» .ئەم دەستەواژەیە دەستەواژەیەكی پ��ی��رۆزە‌و لە جیهانی توندوتیژ‌و سنوورداری مرۆڤدا دووب��ارە دەكرێتەوە ،فێرمان دەكات هیشتا هەموو شتێك لەدەست نەچووە .خواوەندێك ل���ەم جیهانە دەك��ات��ە دەرەوە ،كە ناڕەزامەندی‌و چێژی ئازارە ئەبسێردەكانی هێناوەتە ناوییەوە .چارەنووس دەكات بە مەسەلەیەكی مرۆڤانە ،كە دەبێت لە نێوان مرۆڤاندا یەكالیی بكرێتەوە. كۆی بەختەوەرییە بێدەنگەكەی سیزیف ل��ێ��رەدای��ە .ئ��ەو خ��اوەن��ی چارەنووسی خۆیەتی .گاشەبەردەكە ه‌ی خۆیەتی. مەسەلەكە بۆ مرۆڤی ئەبسێرد بەهەمان شێوەیە .كاتێك سەیری ئەشكەنجەی خۆی دەكات ،هەموو بتەكان بێدەنگ دەكات .لە گەردوونێكدا كە كوت‌وپڕ گەڕاوەتەوە بۆ بێدەنگیی خۆی ،هەزاران دەنگی بچووكی پ��رس��ی��ارك��ەر س��ەره��ەڵ��دەدەن .بانگی نائاگاییانە‌و ش��اراوە ،بانگهێشتكردن لە هەموو رووخسارەكانەوە هەڵگەڕانەوەی پێویست‌و ب��اج��ی س��ەرك��ەوت��ن��ن .هیچ هەتاوێك نییە بەبێ سێبەر ،پێویستە ئاشنای ش��ەو بین .م��رۆڤ��ی ئەبسێرد بە بەڵێ وەاڵم دەدات���ەوە‌و تەقەالكانی ناوەستن .چونكە ئەگەر چارەنوسێكی شەخسی هەبێت ،ئ��ەوا قەدەرێكی بااڵ نییە .ئەوپەڕی تەنیا یەك قەدەری بااڵ هەیە ،كە حەتمی‌و قێزەونە (م��ەرگ). ل��ەم��ە ب��ت��رازێ��ت ،م���رۆڤ س��ەرگ��ەورەی رۆژگ�����اری خ��ۆی��ەت��ی .ئ��ا ل���ەو ساتە دیاریكراوەدا كاتێك مرۆڤ سەیری ژیانی رابردووی دەكات ،سیزیف كە گەڕاوەتەوە بۆ الی گ��اش��ەب��ەردەك��ەی ،ل��ەو زنجیرە كردارە پێكەوە نەبەسراوانە رادەمێنێت كە بوون بە چارەنووسی ،چارەنووسێك كە خۆی دروستی كردووە ،لە یادەوەرییدا پێكەوە بەسراون‌و بە م��ردن كۆتاییان دێت .بەم شێوەیە ،كە باوەڕی بە بنچینە مرۆییەكانی هەر شتێكی مرۆییانە هەیە، وەك ئەو نابینایەی كە دەیەوێت ببینێت‌و لەهەمان كاتدا دەشزانێت شەو كۆتایی نایەت ،درێژە بە رەوتەكەی خۆی دەدات، گاشەبەردەكە هێشتا خلۆر دەبێتەوە. س��ی��زی��ف ل���ە دام��ێ��ن��ی چ��ی��اك��ەدا بەجێدەهێڵم .هەمیشە بارە قورسەكەی م���رۆڤ دەبینین .سیزیف ئەمانەتە بااڵكەمان فێر دەكات :خواوەندەكان رەت دەكاتەوە‌و گاشەبەردەكە هەڵدەگرێت. ب��اوەڕی��ش��ی ب��ەوەی��ە ه��ەم��وو شتێك لە جێی خ��ۆی��دای��ە .ئ��ەو جیهانەی ئیتر ب��ێ س��ەرگ��ەورەی��ە ،ب��ەالی ئ���ەوەوە نە بێكەڵكە‌و نە بێمانایە .هەر گەردێكی ئەو گاشەبەردە ،هەر پارچە كانزایەكی ئەو چیایە كە شەو باڵی بەسەردا كێشاوە، خۆی لە خۆیدا جیهانێكە .كۆششكردن بۆ گەشتن بە ترۆپكی چیاكە بەسە بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ پڕ بكاتەوە .دەبێت سیزیف وەك مرڤێكی بەختەوەر وێنا بكەین. په‌راوێز: ( -1 )1گەتسێمانێ :Gethsemane - واتای ده‌قاوده‌قی رسته‌ک ه به‌م جۆره‌یه« :ئه‌مان ه ش�ه‌وان��ی گه‌تسێمانێی ئێمه‌ن» جا لە دەقە ئینگلیزییەكەدا نووسراوە ()Gethsemane باخێكە لە دامێنی چیای ئۆلیڤ لە ئۆرشەلیم .بە پێی گێڕانەوەی ئینجیل مەسیح‌و هاوڕێكانی بۆ دواهەمین جار ئێوارەخوانی خواییان تێدا كرد. بۆ وەرگێڕانی ئەم وتارە پشتم بە وەرگێڕانەكەی ئەكرەم زەكی بەستووە كە لە سایتی (المعابر) باڵ‌و كراوەتەوە .پاشان سوودم لە وەرگێڕانەكەی (عبدالمنعم الحفنی)و وەرگێڕانە ئینگلیزییەكە بەستووە.