439

Page 21

‫ذمارة (‪ )171‬دوشةممة ‪2013/9/30‬‬

‫ئيسالمى سياسى‬

‫‪2‬‬

‫«فەتحوڵاڵ گولەن» پێشەنگی گەشەپێدانی ئیسالمی كۆمەاڵیەتی‬ ‫بەرزانی مەال تەها‬

‫(‪)2-2‬‬ ‫ه��ەر لەنێوەڕاستی هەشتاكانەوە‬ ‫هێزی گولەن لەنێوخۆ‌و دەرێی توركیادا‬ ‫ئ��ام��ادەی��ی ه��ەی��ە‪ ،‬وەخ��ت��ێ��ك خۆیی‌و‬ ‫گرووپەكەی لەگەڵ هاریكارانی سعودیی‬ ‫كۆمپانیای هاوبەشیان دروستكرد‪ ،‬وەك‬ ‫كۆمپانیای بانكی راجحیی‪ ،‬بەمدواییە‬ ‫دام��ەزراوەی دارایی (ئاسیا فینافس)ی‬ ‫دامەزراند‪ ،‬تەنانەت الیەنگرانی گولەن‬ ‫ئامادەن بۆ دروستكردنی قوتابخانە‌و‬ ‫وەبەرهێنان لەكۆمارەكانی ئاسیای‬ ‫نێوەڕاستی ئیسالمیی‌و دامەزراندنی‬ ‫دام���ودەزگ���ای فەرهەنگیی بەتایبەت‬ ‫قوتابخانە بەهەموو قۆناغەكانیەوە‬ ‫هەر لەسەرەتاییەوە تا دەگاتە زانكۆ‪.‬‬ ‫ژمارەی قوتابخانەكان بەهەموو قۆناغە‬ ‫جیاوازەكانیەوە‌و زانكۆكان لەدەرێی‬ ‫توركیا دەكاتە نزیكەی ‪ 200‬قوتابخانە‬ ‫لە‪ 54‬دەوڵەتدا‪ ،‬نەخشەش دادەڕێژێت‬ ‫بۆ بەرزكردنەوەی ژمارەی قوتابخانەكان‬ ‫بۆ ‪ 500‬قوتابخانە‪ ،‬لەو قوتابخانانەدا‬ ‫نزیكەی ‪ 4000‬مامۆستا ك��اردەك��ات‌و‬ ‫مووچەی هەر یەكێكیان (‪)400-399‬‬ ‫دۆالرە‌و بەرێوبەری قوتابخانەكانیش (‬ ‫‪ )700-300‬دۆالر وەردەگ���رن‌و تێچووی‬ ‫ه��ەر قوتابخانەیەكیش سااڵنە ‪30-20‬‬ ‫هەزار دۆالرە‪ ،‬نزیكەی ‪ 50‬قوتابی لەهەر‬ ‫قوتابخانەیەكدا دەخوێنێت‌و هەر یەكێك‬ ‫لەو قوتابیانەش‪ 70-50‬دۆالر دەدات‪،‬‬ ‫زۆر جارانیش بڕی ‪ 40-25‬دۆالر‪ ،‬هەموو‬ ‫ساڵێك ‪ 500‬قوتابی لەو قوتابخانانەدا‬ ‫دەردەچ����ن‪ ،‬تێكڕا نزیكەی تێچووی‬ ‫قوتابخانەو پەیمانگا‌و زانكۆكانی گولەن‬ ‫سااڵنە ملیارێك‌و ‪ 200‬ملیۆن دۆالرە‪،‬‬ ‫زۆربەی ئەو قوتابخانانە بەسەر ئاسیای‬ ‫نێوەراست‌و باڵكان‌و چ��وار قوتابخانە‬ ‫لەكوردستانی عێراق‌و مەغریبدا دابەش‬ ‫دەبن‪ ،‬لەنێوخۆی توركیاشدا كۆمەڵێك‬ ‫قوتابخانە هەن‌و ژمارەیان دەگاتە ‪30‬‬ ‫قوتابخانە‪ ،‬سەرەڕای زانكۆكانی فاتیح‌و‬ ‫عیشق لەئەستەنبوڵ‪.‬‬ ‫فاكتەری باڵوبوونەوەی ئەو قوتابخانانە‬ ‫دڕدۆنگیی لەكن حكومەت دروستكردووە‪،‬‬ ‫لیژنەیەكی حكومیی لەسەرەتای تشرینی‬ ‫دووەم��ی ‪ 1999‬راپۆرتێكی پێشكەش‬ ‫بەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا‬ ‫كردووە‪ ،‬پەردەی هەڵماڵیوە لەسەر ئەو‬ ‫قوتابخانە‌و كۆمپانیا‌و وەقفە ئیسالمییانە‪،‬‬ ‫تێیدا هاتووە كە ‪ 107‬كۆمپانیا‌و ‪ 36‬وەقف‬ ‫قوتابخانەی تایبەت بەخۆیان هەیە‪،‬‬ ‫لەماوەی مانگی ئەیلولی ساڵی ‪1999‬‬ ‫(‪ )35-30‬ملیۆن بڕی تێچوونیان بووە‪،‬‬ ‫راپۆرتەكە داوا دەكات سەرجەمی ئەو‬ ‫قوتابخانانە‌و زانكۆیانەی سەر بەفیكری‬ ‫فەتحوڵاڵ گولەنن بخرێنە ژێر ركێفی‬ ‫دەوڵەتەوە‌و بەربگیرێت لەخوێندنی هەر‬ ‫كتێبێك لەدەرێی پرۆگرامە فەرمییەكان‪،‬‬ ‫هەروەها لەالیەن دەوڵەتەوە بەربگیرێت‬ ‫ل��ەج��ی��اك��ردن��ەوەی ك���وڕان‌و كچان لەو‬ ‫ق��وت��اب��خ��ان��ان��ەدا ك��ە ژم���ارەی���ان ‪34‬‬ ‫قوتابخانەیە‪ ،‬راپۆرتێكی تر ئاماژە دەدات‬ ‫بەزانكۆی فاتیح كە هی گولەنەو ‪2000‬‬ ‫ه��ەزار قوتابی‌و ‪ 200‬مامۆستای هەیە‌و‬ ‫ساڵی ‪ 1996‬دامەزراوە‪ ،‬راپۆرتەكە داوا‬ ‫دەكات ئەو زانكۆیە دابخرێت لەبەرئەوەی‬ ‫ب��ڕی��ارەك��ان��ی ئەنجومەنەكە پێشێل‬ ‫دەكات‌و رێگە ناگرێت لەوەی بااڵپۆشان‬ ‫قۆناغەكانی خوێندن ببڕن بەتایبەت‬ ‫كۆلێژی پزیشكیی‪ ،‬هەروەها لەبەر ئەوەی‬ ‫كۆلێژەكانی زانكۆكە لەیەك كەمپدا نین‌و‬ ‫دابەشبوون بەسەر چەند نێوچەیەكدا‪،‬‬ ‫وێرای ئەوەی گولەن رەتیدەكاتەوە ئەو‬ ‫قوتابخانە‌و زانكۆیانە هی ئەو بن‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەو بەتەنها رێنیشاندەرێكی رۆحییە‪،‬‬ ‫بەاڵم شانازیی دەكات بەئاستی بااڵی ئەو‬ ‫قوتابخانە‌و زانكۆیانە‪ ،‬هەرچی لیژنەی‬ ‫بەدواداچوونە لەكتێبی قوتابخانەكانی‬ ‫سەر بەوەزارەتی پەروەردەدا بڕیاریداوە‬ ‫بەهەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو كتێبانەی‬ ‫كە لەچاپخانەی (نیل) دەردەچن كەسەر‬ ‫بەگولەن‌و یەنی ئاسیای سەر بەمحەمەد‬ ‫فۆتلەرە‪.‬‬

‫گوله‌ن بڕوای وایه‌‪ :‬بااڵپۆشیی لەقورئاندا باسكراوە‪ ،‬بەاڵم چۆنێتی‌و‬ ‫جۆرەكانی روون نەكراوەتەوە‪ ،‬وەستان لەسەر جۆرەكەی ئاسۆ‬ ‫بەرفراوانەكانی ئیسالم بەر تەسك دەكاتەوە‪...‬ئەمە دینی ئیسالم‬ ‫دەگۆڕێت بۆ دینی جلوبەرگ‪ ،‬ئەمەش هەڵەیە‬ ‫ج��م��وج��ۆڵ��ەك��ان��ی ت����ری گ��ول��ەن‬ ‫لەچوارچێوەیی دامەزراوەیی میدیایی‌و‬ ‫وەقفیدا داب��ەش دەب��ن‪ ،‬دیارترینیان‬ ‫(وەقفی رۆژنامەنووسان‌و نووسەران)ە‬ ‫كە لەساڵی ‪ 1994‬دام��ەزراوە‌و چاالكییە‬ ‫میدیاییەكانی داب��ەش��ب��ووە بەسەر‬ ‫رۆژن��ام��ەك��ان��ی وەك زەم��ان��ی رۆژان���ە‌و‬ ‫هەر دوو گۆڤاری ئەكسیۆن‌و سیزینتی‬ ‫مانگانەو كەناڵی تەلەفزیۆنی ‪S.T.V‬‬ ‫سەمانیولوتی هەروەها ئاژانسی هەواڵی‬ ‫‪‌ Cihan Haber Agansi‬و‬ ‫ژمارەیەك ئێستگەی رادیۆیی‪.‬‬ ‫بەپشبەستن بەزانیاریەكانی دەكرێت‬ ‫فەتحوڵاڵ گولەن لەو كەسایەتیانە دابنێین‬ ‫كە توانیویەتی درك بەواقعیی توركیی‬ ‫بكات‌و لێی تێبگات‪ ،‬هەوڵەكانی ئەو‬ ‫بۆ دەسگرتن بەسەر دەس��ەاڵت‌و پارتە‬ ‫سێكیۆالرەكاندا لەرێگەی كارەكانی‬ ‫ه��ۆش��ی��اری ئیسالمیی ل���ەدام���ەزراوە‬ ‫مەدەنییەكان‌و كۆمەڵگەدا بەشێوەیەك‬ ‫كە دامەزراوەی سەربازیی ‪ -‬پارێزەری‬ ‫سێكیۆالریزم ‪ -‬لەخۆی نەهوروژێنێت‬ ‫واتە لەقاعیدەی كۆمەاڵیەتییەوە دەست‬ ‫پێدەكات تا دەگاتە لوتكەی سیاسیی‪.‬‬ ‫ف��ەت��ح��وڵ�ڵا گ��ول��ەن ب��ەی��ەك��ێ��ك ل��ەو‬ ‫كەسایەتییە دەگمەنانە نێوزەد دەكرێت‬ ‫كە توانیویەتی بەدانایی‌و بلیمەتیی‬ ‫بانگەوازە ئیسالمییەكەی باڵوبكاتەوە‬ ‫بەبێ‌ هوروژاندنی دامەزراوەی سەربازیی‬ ‫ پ��ارێ��زەری سیكیۆالریزم ‪ -‬یاخود‬‫دام��������ەزراوەی س��ی��اس��ی��ی ك��ە خ��ۆی‬ ‫لەحكومەت‌و دام���ەزراوە سیاسیەكاندا‬ ‫دەبینێتەوە‪ ،‬بەپێچەوانەوە گولەن‬

‫توانیویەتی پشتگیریی كەسایەتیە‬ ‫بەدیمەنەكان لەسیاسەتی توركیدا‬ ‫بەدەست بهێنێت لەدیارترینیان سەرۆكی‬ ‫كۆچكردووی توركیا توركوت ئ��ۆزال‌و‬ ‫‪ 1993-1989‬خانمە رێ��ب��ەری پارتی‬ ‫رێگەی راست تانسۆ چیلەر‪ ،‬بەپێچەوانەی‬ ‫تەوژمی ئیسالمیی سیاسیی كە خۆی لەو‬ ‫پارتانەدا دەبینێتەوە كە نەجموددین‬ ‫ئەربەكان بەخۆی دایمەزراند بوون‪.‬‬ ‫فەتحوڵاڵ گولەن توانیویەتی لەرێگەی‬ ‫ب�ڵاوك��ردن��ەوەی پەیامەكانی ن��وورەوە‬ ‫سرووشەكانی بۆ زانستە وەزعییەكان‬ ‫چەندین شوێنكەوتوو لەخۆی كۆ بكاتەوە‬ ‫ل��ەوان��ە ب��ازرگ��ان‌و بزنسمانی ع��ەرەب‌و‬ ‫ت���ورك‪ ،‬ل��ەو رێ��گ��ەی��ەوە توانیویەتی‬ ‫ئیمپراتۆریەتێك لەقوتابخانە‌و دامەزراوەی‬ ‫م��ی��دی��ای�ی‌و ف��ەره��ەن��گ��ی��ی ل��ەت��ورك��ی�ا‌و‬ ‫دەرەوەدا دابمەزرێنێت‪ ،‬سەرباری بوونی‬ ‫هاریكاریی سعودیی‌و توركیی‌و كۆمپانیا‬ ‫ئابوورییەكان ب��ەاڵم لەراستیدا هەموو‬ ‫ئەو هایكارییانە لەالیەك‌و ئەو دامەزراوە‬ ‫زەب��ەالح��ان��ەش لەالیەكی ت��ر‪ ،‬ئەمەش‬ ‫وایكردووە فەتحوڵاڵ گولەن كەسایەتیەكی‬ ‫تا رادەیەك تەمومژاوی بێت‪.‬‬ ‫فیكری گولەن پشت دەبەستێت بەدوو‬ ‫بنەما‪:‬‬ ‫بنەمای یەكەم‪ -‬لەو ئامانجە مەزنانەدا‬ ‫خۆی دەبینێتەوە كە بەخۆی ئاماژەی‬ ‫پێداوە بەمشێوەیە دەئاخفێت‪ »:‬ناتوانم‬ ‫بڵێم من قوواڵیی دڵ‌و رۆحم دەزانم بەاڵم‬ ‫بەئەندازەی ئ��ەوەی دەزان��م سەبارەت‬ ‫بەجیهانی نێوخۆیی كە نیازی منی تێدا‬ ‫حەشاردراوە هیچ مەبەستێكم نییە جگە‬

‫لەوەی دەمەوێت بەندەیەكی سادەی جێی‬ ‫رەزامەندیی خوا بم‌و كار بەم فەرموودە‬ ‫پیرۆزە بكەم‪ :‬باشترینتان ئەو كەسەیە‬ ‫كە باشترینە بۆ خەڵكی‪ ،‬پاشتر دەمەوێت‬ ‫یەكێك بم لەو كەسانەی كە كار بكەم‬ ‫لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵكیدا»‪.‬‬ ‫بنەمای دووەم‪ -‬كاریگەربوونی گولەنە‬ ‫بەبیروبۆچوون‌و تەعالیمەكانی سەعید‬ ‫نوورسیی‪.‬‬ ‫گولەن پێیوایە پەیوەندیی لەگەڵ‬ ‫نەتەوەدا دەكرێت بەبەكارهێنانی ئامرازە‬ ‫مەدەنییە هاوچەرخەكان بێت‪ ،‬هەر ئەمەش‬ ‫بنەمای سەركەوتنی پەیوەندییەكەیە‪،‬‬ ‫لێرەدا وازی لەرێچكەی دینیی سۆفیی‬ ‫هێناوە‌و ه��ەر دوو رەگ���ەزی زانست‌و‬ ‫ئەقڵی لەئیسالمدا گرتۆتەبەر‪ ،‬هەروەها‬ ‫سەعید نوورسیی ك��ردۆت��ە پێشەنگی‬ ‫خۆی لەم بوارەدا‪ .‬نوورسیی دەڵێت‪« :‬‬ ‫ئەقڵ‌و زانست لەئایندەدا پایەدار دەبن‌و‬ ‫بەپشتبەستن بەمەش قورئانی پیرۆز‬ ‫پایەدار دەبێت چونكە هەموو بابەتەكانی‬ ‫زانست‌و ئەقڵی لەخۆگرتووە»‪ .‬گولەن‬ ‫دوژمنانی ئوممەی ئیسالمیی لەنەزانیی‌و‬ ‫هەژاریی‌و كەرتبووندا دەبینێتەوە‌و چەكی‬ ‫بەرەنگاربوونەوەی ئەمانەش لەزانست‌و‬ ‫هەوڵدان‌و یەكێتیدا دەبینێتەوە‪.‬‬ ‫گولەن حەقیقەت‌و مەعریفە‌و زانست‌و‬ ‫پەروەردە پێكڕا كۆدەكاتەوە كە عەرشی»‬ ‫كۆشكی سەعادەت» پێكدەهێنن‪ ،‬ئەمانە‬ ‫كۆمەڵێكن لەحاڵەتێكدا بەیەك دەگەن‬ ‫كە ئیمان‌و زانستەكان هاوسەنگ بن‪،‬‬ ‫لەحاڵەتێكدا ئەگەر ئەم دوانە یەكیانگرت‬ ‫حەقیقەت دەردەك��ەوێ��ت‪ ،‬لەسەر ئەم‬

‫بنەمایە س��ەرچ��اوەی دەم��ارگ��ی��ری�ی‌و‬ ‫تەقلید دەرەن��ج��ام��ی ل��ەدەس��ت��دان��ی‬ ‫زان��س��ت��ەك��ان�ە‌و س���ەرچ���اوەی گ��وم��ان‌و‬ ‫ئینكاریش لەدەستدانی دینە‪ ،‬ئیدی‬ ‫گولەن چارەسەرێكی بۆ پەرۆشیەكانی‬ ‫نەتەوە‪/‬هموم االم��ة پێشنیار ك��ردووە‬ ‫«چارەسەرەكە بەتەنها وەك رۆژئ��اوا‬ ‫ل��ەف��ی��ك��رو ئ��ەق��ڵ��دا ن��ی��ی��ە‪ ،‬ه��ەروەه��ا‬ ‫چارەسەرەكە لەرۆژهەاڵتدا بەتەنها لەدڵ‌و‬ ‫رۆحدا نیە بەڵكو لەپەروەردەیەكدایە كە‬ ‫پشت ببەستێت بەرۆشنگەریی ئەقڵیی‌و‬ ‫فیكریی‪ ،‬رۆحیی‌و دڵیی‪ .‬بیرو بۆچوونەكانی‬ ‫گولەن دەرەنجامی ئەقڵییەتێكی كراوەیە‪،‬‬ ‫ك��ە ب���ڕوای پێویستیی ئاوێتەكردنی‬ ‫تەعالیمەكانی ئیسالم‌و پێشكەوتنی‬ ‫زانستییە لەكن رۆژئ���اوا‪ ،‬بەشێوەیەك‬ ‫لەگەڵ دەرخستنی ئیسالمدا بێتەوە‬ ‫بەدیمەنە شارستانییە پێشكەوتووەكەی‪.‬‬ ‫ئەو داوای باشكردنی پەیوەندییەكان‬ ‫ێ‬ ‫دەك���ات ل��ەگ��ەڵ رۆژئ����اوا‌و سەرلەنو ‌‬ ‫خوێندنەوەی ئەو پەیوەندییە دەكات‌و‬ ‫دەڵێت‪« :‬ئێمە هیچ دەسكەوتێكمان‬ ‫ل��ەوەدا نییە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ‬ ‫رۆژئ���اوادا وەك راب���ردوو بێت‌و ل��ەدوو‬ ‫بەرەی دژیەكدا بین‪ ،‬چونكە لەسروشتی‬ ‫مرۆڤدا الیەنگریی هەیە بۆ گەڕان بەدووی‬ ‫جوانیی‌و باشیدا‪ ...‬چەندین شتی جوان‬ ‫هەیە كە دەكرێت ل��ەرۆژئ��اواوە وەری‬ ‫بگرین‪ .‬پێموایە دوژمنایەتی كردنی‬ ‫رەهای رۆژئاوا بەبێ‌ هیچ قەید‌و شەرتێك‬ ‫دەمانباتە دەرێی سەردەم»‪.‬‬ ‫هەرچی هەڵوێستی پشتگیرییانەی‬ ‫گولەنە سەبارەت بەگڵۆباڵیزەیشن‪/‬العولمة‬

‫بیرو بۆچوونەكانی گولەن دەرەنجامی ئەقڵییەتێكی كراوەیە‪ ،‬كە بڕوای‬ ‫پێویستیی ئاوێتەكردنی تەعالیمەكانی ئیسالم‌و پێشكەوتنی زانستییە‬ ‫لەكن رۆژئاوا‪ ،‬بەشێوەیەك لەگەڵ دەرخستنی ئیسالمدا بێتەوە بەدیمەنە‬ ‫شارستانییە پێشكەوتووەكەی‬

‫بەمشێوەیە دەئاخفێت‪« :‬وەختێك باس‬ ‫لەگڵۆباڵیزەیشن دەكەین ئەمە ناكاتە‬ ‫یەكگرتنی ئیمانی گەالن‌و فیكر‌و نەریت‌و‬ ‫تێگەیشتنەكانیان‪ ،‬بەڵكو بەپێچەوانەوە‬ ‫ئەمە بەو واتایە دێت تاكەكان پارێزگاریی‬ ‫ل����ەدەروون‌و ب��ی��روب��ۆچ��وون‌و ئیمانیان‬ ‫بكەن‌و گ��ەالن لەژێر سایەی ئاشتیدا‬ ‫نەوەك ملمالنێدا پێكڕا هاریكاریی یەكتر‬ ‫بكەن‪ ،‬ئەو پێیوایە گڵۆباڵیزەیشن ناكاتە‬ ‫س��ڕی��ن��ەوەی تاكەكان ی��اخ��ود گ��ەالن‪،‬‬ ‫چونكە ناكرێت جیاوازییەكان لەمەزاج‌و‬ ‫چێژ‌و تایبەتمەندێتی لەنێوان تاكەكاندا‬ ‫رەت بكرێتەوە‪.»...‬‬ ‫فەتحوڵاڵ گولەن گرنگی دەدات بەرۆڵی‬ ‫ن��ەت��ەوە لەدیاریكردنی ئ��ەگ��ەرەك��ان‌و‬ ‫جێبەجێكردنەكانی‪ ،‬لەمەشدا بەربەست‌و‬ ‫ق����ۆرت‌و ه��ەوڵ��ەك��ان ل��ەن��ێ��و دەچ���ن‌و‬ ‫پاشتریش پێویستە بەشێوەی جۆراوجۆر‬ ‫مامەلەلەگەڵ رۆژئاوادا بكەین بەشێوەیەك‬ ‫رووبەڕووی سەردەم ببینەوە‌و پێشكەوتن‬ ‫بەدیی بهێنین‌و ئاستمان بەرز بكەینەوە‪.‬‬ ‫گ��ول��ەن ب��ەپ��ێ��چ��ەوان��ەی ج��وواڵن��ەوە‬ ‫ئیسالمییەكانی تر هەڵوێستی جیاوازی‬ ‫هەبوو سەبارەت بەهەوڵی توركیا بۆ‬ ‫بەئەندامبوون لەیەكێتی ئەوروپا دەڵێت‪:‬‬ ‫لەكن هێندێك دڕدۆنگیی‪/‬القلق هەیە‪،‬‬ ‫لەپێش قۆناغی یەكێتی گومركیی‪/‬االتحاد‬ ‫الجمركی وەختێك چوونە نێو كۆمەڵگەی‬ ‫ئەوروپیی بابەتی مشتومڕ بوو‪ ،‬چونكە‬ ‫پسپۆڕ‌و ئابووریناس‌و ئەكادیمیستەكان‬ ‫ئەوكات بڕوایان واب��وو كە كۆمەڵگەی‬ ‫ێ‬ ‫توركیی ئ��ام��ادە‌و س��از نییە‪ ،‬رەنگب ‌‬ ‫سەرچاوەكەی تۆقین بوو بێت لەتواندنەوە‬ ‫چونكە ئەوكات قەیرانێكی گەورە لەگۆڕێدا‬ ‫بوو رۆژ لەدوای رۆژ گۆڕانی بەردەوام‌و‬ ‫خێرا هاتۆتە ئاراوە‪ ،‬كۆمەڵگەی توركیی‬ ‫لەنێوخۆ یاخود دەرێی توركیا بەرە‌و ریشە‬ ‫رۆحییەكانی هەنگاو دەنێت‪ ،‬لەكاتێكی‬ ‫ئەوهادا پێویست بەتەنگەتیلەبوون ناكات‬ ‫كە مرۆڤی توركیی لەگەڵ رۆژئاوادا یەك‬ ‫بگرێت‌و لەگەڵیدا پێكڕا یەكتریی تەواو‬ ‫بكەن‪ ،‬بڕواموایە توركیا بەئەقڵ‌و لۆژیكی‬ ‫لەم كارەدا هیچ شتێك بەفیڕۆ نادات‪.‬‬ ‫هەڵوێستی گولەن سەبارەت بەكێشەی‬ ‫بااڵپۆشیی‪/‬الحجاب ب���ەالواز وەس��ف‬ ‫دەكرێت ئەمەش لەوەاڵمی پرسیارێكدا‬ ‫روون دەبێتەوە دەڵێت‪»:‬بااڵپۆشیی‬ ‫لەقورئاندا باسكراوە‪ ،‬بەاڵم چۆنێتی‌و‬ ‫جۆرەكانی روون نەكراوەتەوە‪ ،‬وەستان‬ ‫لەسەر جۆرەكەی ئاسۆ بەرفراوانەكانی‬ ‫ئ��ی��س�لام ب���ەر ت��ەس��ك دەك���ات���ەوە‪...‬‬ ‫ئەمە دینی ئیسالم دەگۆڕێت بۆ دینی‬ ‫جلوبەرگ‪ ،‬ئەمەش هەڵەیە‪ ،‬حوكمەكانی‬ ‫دینی ئیسالم بەسەر ئسوڵ‌و لقەكانیدا‬ ‫دابەش دەبێت‪ ،‬بااڵپۆشیی یەكێك نییە‬ ‫لەئەسڵەكان‪ ،‬ه��ەروەه��ا لەبنەماكانی‬ ‫ئیسالم‌و مەرجەكانی نییە‪ ،‬ئیدی بۆ مرۆڤ‬ ‫دەست بگرێت بەشتێكەوە كە لەدەرێی‬ ‫دیندایە‌و پێچەوانەی رۆحی دینە»‪ ،‬ئەم‬ ‫هەڵوێستەی گولەن سەبارەت بەگرفتی‬ ‫بااڵپۆشیی دەرەنجامی الیەنگریی ئەوە‬ ‫بۆ دەوڵەت چونكە ئەو شتە راست نیە‬ ‫كە لەقورئاندا چۆنێتی‌و جۆری بااڵپۆشی‬ ‫دیاریی نەكرابێت‪.‬‬ ‫لەكۆتاییدا واپێویست دەكات بەدوورو‬ ‫قووڵیی لەكەسایەتی كۆمەاڵیەتیی‬ ‫خاوەن تێڕوانینی ئیسالمیی فەتحوڵاڵ‬ ‫گولەن بكۆڵینەوە‪ ،‬بەو پێیەی ئێستا‬ ‫لەئەمەریكا دەژی‌و جۆرێكی نوێی‬ ‫لەپیادەكردنی سیاسیی هێناوەتە ئاراوە‬ ‫لەدەرێی كەنالەناسراوەكانی سیاسەتەوە‬ ‫وەخ��ت��ێ��ك میكانیزمی كۆمەاڵیەتیی‬ ‫دەگرێتەبەر بەئامانجی بەدیهێنانی‬ ‫خەون‌و ئامانجەكانی‪.‬‬ ‫سەرچاوەكان‬ ‫• ابراهيم خليل امحد العالف‪ :‬احلركة النورسية‬ ‫يف الرتكيا املعاصرة‪ ،‬حبث مقدم اىل مؤمتر االول‬ ‫ملركز ال��دراس��ات الرتكية يف اجلامعة املوصل‪،‬‬ ‫حزيران ‪ .1989‬طارق عبد اجلليل السد‪ :‬احلركات‬ ‫االسالمية يف الرتكيا (دراسة يف الفكر واملمارسة)‪،‬‬ ‫القاهرة‪ .2002 ،‬رؤية لالسالم االجتماعي املعاصر‬ ‫يف تركيا «فتح اهلل كولن امنوذجا»‪ :‬هبه أمحد‬ ‫مجيل‪ ،‬جملةميسان للدراسات االكادميية‪ ،‬اجمللد‬ ‫‪ ،11‬العدد ‪ .2012 ،20‬فتح اهلل غولني «دراسة يف‬ ‫التوجهات الدينية االجتماعية املعاصرة يف تركيا»‪:‬‬ ‫د‪ .‬طالل يونس اجلليلي‪ ،‬جملةجامعة تكريت للعلوم‬ ‫االنسانية‪ ،‬اجمللد ‪ ،12‬العدد ‪.2005 ،6‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.