”
ئەحمەدی نەژاد هەوڵ دەدات لە ڕێگە سەركۆنەكردنی ئەم ئایینەوە پێگەی خۆی پتەوتر بكات و گومانەكان لەسەر ئەم دەنگۆیە كەم بكاتەوە
هەرایەكی زۆری لێ كەوتەوە. رۆژنامەكە باڵوی كردبووەوە «ئەحمەدی نەژاد هەوڵ دەدات لە ڕێگە سەركۆنەكردنی ئەم ئایینەوە پێگەی خۆی پتەوتر بكات و گومانەكان لەسەر ئەم دەنگۆیە كەم بكاتەوە». پسپۆڕێكی جوولەكەی بە ڕەگەز ئێرانی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت ،لەم بارەیەوە ڕایگەیاند «پاشگری (چیان) لە كۆتایی وشەی (ساپوور) ئەوە دەسەلمێنیت كە ماڵباتی ئەحمەدی نەژاد لە بنەڕەتدا
جوولەكە بوونە و پێڕەوییان لە ئایینی جوولەكە كردووە». هەر لە هەواڵەكەدا هاتووە «ئەوە یەكەم جار نییە دەنگۆی جوولەكەبوونی ئەحمەدی نەژاد باڵو دەبێتەوە». جێی وەبیرهێنانەوەیە كە چوار ساڵ لەمەوبەر ڕۆژنامەی «گاردیەن» لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ نزیك و خزمانی ئەحمەی نەژاد باڵوی كردەوە كە ئەم ماڵباتە بە هۆی هەندێك هۆكاری ئایینی و ئابوورییەوە ناسناوی خۆیان لە (ساپوورچیان)ەوە بۆ (ئەحمەدی نەژاد) گۆڕیوە.
ژیاننامە: ئەحمەدی نەژاد ساڵی 1956لە شاری گەرمسار لە باكووری تاران لە دایك بووە و ساڵی 1975چووەتە تاران و بەكالۆریۆسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە و دوای ئەوەش ساڵی 1997بڕوانامەی دكتۆرای لە ئەندازیاری و نەخشەدانان وەرگرتووە .بەر لەوەی بگاتە پۆستی پارێزگاری شاری تاران ،كەسێكی نەناسراو بوو ،دوای دەركەوتنی لە ڕێگەی جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پڕۆژەی گەورەی خزمەتگوزاری لە تاران ،توانی خۆی وەك كەسێكی ناسراو لە نێو باڵی موحافیزەكارەكاندا دەربخات و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە پۆستی پارێزگاری شاری تاراندا مایەوە و توانی لە پڕۆسەی هەلبژاردنەكانی ساڵی 2005دا بەسەر سەرۆكی پێشووی ئێران ،هاشمی رەفسنجانیدا سەر بكەوێت و ببێتە شەشەمین سەرۆك كۆماری ئێران و یەكەمین سەرۆكی بێ عەمامە ،واتە لە پیاوانی ئایینیی ناوەندی قوم نەبوو .لە هەلبژاردنەكانی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا توانی و بۆ چوار ساڵی دیكە لە پۆستی سەرۆك كۆماریی ئێراندا بمێنیتەوە.
ئهحمهدی نهژاد سهرهڕای ل ه ئامێزگرتنی جوولهکهکان ،دژایهتییان دهکات
19
ژمار ه - 5تشرینی یهکهمی 2009