١

Page 1

‫نووسینگەی هەولێر‬ ‫گوندی ئیتاڵی یەک‬ ‫خانووی ژمارە (‪)633‬‬

‫سەرنووسەر‬ ‫سیروان رەشید‬

‫هەموارەکەی‬

‫(‪ )١٠‬ساڵ پێش ئێستا‬

‫رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای وشە‬

‫ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە‬

‫ئەركان رەئوف‬ ‫ئەو یاسایەی کە (دە) ساڵ پێش ئێستا یەکێتی و پارتی هەمواریانکردەوەو‬ ‫بوو بەهۆی ناکۆکیەکی سیاسی گەورە لەنێوان گۆڕان و پارتی‪ ،‬دواجار گۆڕان و‬ ‫پارتی بەوشێوەیە هەمواری دەکەنەوە کە گۆڕان لە (دە) ساڵی رابردوو کاری‬ ‫بۆکردووە‪.‬‬ ‫راستە هەمواری یاساکە تەواوی خواستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی تێدا‬ ‫نییە‪ ،‬بەاڵم جەوهەری ئامانجە سەرەکییەکەی گۆڕانی پاراستووە‪ ،‬کە ئەویش‬ ‫ملکەچبوونی سەرۆکایەتی هەرێمە لە چاودێریکردن و لێپرسینەوەکانی پەرلەمانی‬ ‫کوردستان‪.‬‬ ‫دە ساڵ پێش ئێستا ئەوکات کە بزوتنەوەی گۆڕان دروست نەبوو بوو‬ ‫فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیان کردو شێوازی‬ ‫هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمیان لە دەنگدانی پەرلەمانتارانەوە گۆڕی بۆ هەڵبژاردنی‬ ‫راستەوخۆی لەالیەن خەڵکەوە‪ .‬ئەمەش بوو بەهۆی دروستکردنی ناهەوسەنگی‬ ‫لە سیستمی بەڕێوەبردن و بەدەرکردنی یەکێک لە دەسەاڵتە تەنفیزیەکان لە‬ ‫چاودێریکردن و لێپرسینەوەی پەرلەمان‪ .‬لەگەڵ دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان‬ ‫وەک بنەمایەک بۆ رێکخستنەوەی سیستمی سیاسی بەهێزکردنی دەسەاڵتەکانی‬ ‫پەرلەمان لە چاودێریکردن و لێپرسینەوەی لە سەرجەم دەسەاڵتە بااڵکان‪ ،‬کاریکرد‬ ‫بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم‪ ،‬هەرئەمەش بووبەهۆی ناکۆکیەکی‬ ‫سەرەکی لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان لەالیەک و یەکێتی و پارتی لەالیەکی تر‪،‬‬ ‫ناکۆکیەکە تەنها لە ئاستی پرۆسە دیموکراسیەکە نەمایەوە‪ ،‬بەڵکو بوو بەهۆی‬ ‫سەرهەڵدانی قەیرانێکی سیاسی دوور مەودا‪ ،‬کە هەندێک جار بۆ دژایەتیکردنی‬ ‫ئەو مەبدەئەی گۆران‪ ،‬یەکێتی و پارتی دەستیان بۆ جواڵندنی هێز دەبرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەنەبوو سازشی لێ بکات‪ .‬کۆتاییەکەشی گەیشتە ئەوەی‬ ‫رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان بکرێت و کاری وەزیرەکانی گۆڕانیش بوەستێنرێت‪.‬‬ ‫دوای ئەو هەموو ناکۆکیانە دواجار ئەوەی (‪ )١٠‬ساڵ پێش ئێستا یەکێتی‌و‬ ‫پارتی کردیان و گۆڕان دژی بوو‪ .‬ئێستا گۆڕان و پارتی لەسەری ڕێکدەکەون‬ ‫وەک ئەوەی کە گۆڕان دەیویست‪ .‬ئەگەرچی ئەمە نەبووە هۆی چەسپاندنی‬ ‫تەواوەتی سیستمی پەرلەمانی‪ ،‬بەاڵم هەنگاوێکی باش و پڕبایەخە‪ ،‬لە روانگەی‬ ‫ئەوەی کە ئەم دەسەاڵتە بااڵیە دەکەوێتە ژێر چاودێری و لێپرسینەوەی پەرلەمانی‬ ‫کوردستان‪.‬‬ ‫ئەگەر بەوردی لە رێککەوتنەکەی گۆڕان و پارتی وردببینەوە‪ ،‬کە لە دوو قۆناغی‬ ‫جیاواز ئەنجامدراون‪ ،‬ئەوە بەڕوونی دەبینرێت گۆڕان (‪ )٢٤‬کورسی پەرلەمانی‬ ‫هەبوو‪ ،‬لە بابەتی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هیچ بەرەو پێشچوونێکی بەدەست‬ ‫نەهێنا‪ ،‬بەڵکو قوربانی بە پۆستەکانی تریشی دا‪ ،‬بەاڵم لەم رێککەوتنە نوێیەی‬ ‫لەگەڵ پارتی هەنگاوێکی گرنگ لە بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم چووەتە پێش‪،‬‬ ‫ئەگەرچی تەواوی ئامانجەکەی نییە‪ ،‬بەاڵم بۆ چەسپاندنی تەواوەتی ئامانجەکەشی‬ ‫کۆڵەکەیەکی تەواوی چەسپاندووە ئەویش نوسینەوەی دەستورە بە کۆدەنگی‬ ‫نیشتمانی‪ .‬کەواتە گۆڕان سەرکەوتوو بووە‪ .‬لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕان خواستی ئەوەی‬ ‫هەیە لە نوسینەوەی دەستور بەهاوکاری هەموو ئەو هێزانەی بڕوایان بە سیستمی‬ ‫پەرلەمانی هەیە کار بۆ چەسپاندنی ئەو سیستمە بکات بەو مەرجەی ئەو الیەنانە‬ ‫هاوڕێی نیوە رێگای گۆڕان نەبن وەک پێشتر یەکێتی و یەکگرتوو کردیان‪.‬‬ ‫سەبارەت بە دەسەاڵتەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەم قۆناغەش لەڕووی واقعیەوە‬ ‫سەیری ئەو دەسەاڵتانە بکەین وەک ئەوەی هەردوو سەرۆکایەتیەکە لە ئێستادا‬ ‫الی یەک حزبە‪ ،‬کە زۆرینەی پەرلەمانی هەیە لەوانەیە گونجاوتربێت بۆئەم قۆناغەو‬ ‫شێوە هاوسەنگی هەبێت لەدەسەاڵتەکاندا تائەوکاتەی دەستور دەنوسرێتەوە‪.‬‬

‫ئەوەش‬ ‫حەوتەم نەوەی‬

‫‪serwan_rm@yahoo.com‬‬

‫ژمارە (‪ )12‬سێشەممە ‪2019/4/2‬‬

‫‪0750 444 7109‬‬

‫نرخ ‪ 500‬دینار‬

‫ناونیشان‬ ‫سلێمانی ‪ -‬گەڕەکی ئاشتی‬ ‫شەقامی سۆران (‪)132‬‬ ‫خانووی ژمارە (‪)20‬‬ ‫‪07740881458‬‬

‫‪www.zamenpress.com‬‬

‫چۆپی فەتاح کارێکی جیاواز دەکات‬ ‫ئا‪ :‬مەزهەر كەریم‬ ‫هونەرمەند چۆپی فەتاح شوێنێكی تایبەتی بەناوی (چۆپی دیزاین) لە شاری هەولێر بۆ جل‌وبەرگی كوردی‬ ‫خانمان کردووەتەوە‪.‬‬ ‫هونەرمەند چۆپی فەتاح بە “زەمەن”ی وت‪“ :‬دەستپێكی كارە هونەرییەكانمان بیرۆكەی دیزانی جل‌وبەرگی‬ ‫كوردی بووەو لەبیرمدا بووە‪ ،‬گرنگییەكی زۆرم بە جلی كوردی داوە‪ ،‬لە گۆرانییەكانمدا بەتایبەت لە كۆنسێرت‌و‬ ‫فیستیڤاڵەكاندا لە دەرەوە‌و ناوەوەی واڵت‪ ،‬سەردانی هەریەك لە شارو شارۆچكەكانی وان‌و قامیشلۆو عەفرین‌و‬ ‫دیاربەكرم كردووە تا لە نزیكەوە ئاشنای جلەكانیان ببم”‪.‬‬ ‫چۆپی باسی لە وردەکاریی کارەکەی کردو وتی‪“ :‬لە چۆپی دیزاین خاوەنی چوار بەرگدرووم‪ ،‬دیزاینی‬ ‫جل‌وبەرگی ژنان دەكەم و كار لەسەر ئەوە دەكەم جلەكان ڕەسەنایەتی خۆیان لەدەست نەدەن‪ ،‬كاتێك ژنێك‬ ‫دێتە چۆپی دیزاین داوای جل‌وبەرگی شكاكی یان بادینی ‌و كرمانجی دەكات‪ ،‬چۆن بوون لە كۆندا بەهەمان‬ ‫شێوە بۆیان دەدورین‪ ،‬بەاڵم خۆم دەچمە دوبەی‌و هۆڵەندا بۆ باشترین‌و جوانترین قوماش‌و لە بەرنامەدا هەیە‬ ‫بچمە ئیتاڵیاش بۆ هێنانی قوماش”‪.‬‬ ‫ئاشکراشی کرد‪“ ،‬بەشێكی زۆری کڕیارەكانم ژنان‌و كچانی كورد نین‪ ،‬بەڵكو ژنانی بەریتانی‌و ئوسترالی‌و‬ ‫ڕوسی‌و كازاخستانی‌و یۆنانین لەگەڵ پیاوانی كورد لەو واڵتانە ژیانیان دروستكردووە بوونەتە هاوژین ئێستا‬ ‫من جلی كوردی دەكڕن”‪.‬‬ ‫لەالی‬ ‫چۆپی فەتاح ئەوەش دەڵێت‪“ :‬نامەوێت دەستبەرداری كارە هونەرییەكانم‬ ‫ببم‪ ،‬چونكە كاری گۆرانی وتن چۆتە دەمارەكانی خوێنمەوە‌و لەماوەیەكی نزیكدا‬ ‫سیدیەكی نوێی هونەریی باڵودەكەمەوە”‪.‬‬

‫شات‬ ‫و‬ ‫و‬ ‫د‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫ێ‬ ‫ت‬ ‫ب‬ ‫ب‬ ‫ێ‬ ‫ئا‪ :‬زەمەن‬ ‫تە گۆرانیبێژ‬

‫شاتوو خۆشناو‪ ،‬کە یەکێکە لە خانمە موزیکژەنەکانی گروپی لوڕ‪ ،‬دەیەوێت لە ئایندەدا ببێتە گۆرانیبێژ‪.‬‬ ‫شاتوو‪ ،‬کە لە ‪٢٠٠٥‬ەوە کاری هونەریی دەکات بە “زەمەن”ی راگەیاند‪ :‬سەرجەم ئامێرە موزیكەكانی خۆشدەوێت‪،‬‬ ‫بەاڵم ناتوانێت سەرجەمیان بژەنێت‪ ،‬جارجار بۆ هەندێك كاری خۆی ئامێری پیانۆ دەژەنێت‪ ،‬بەاڵم بەتەواوی خۆی بۆ‬ ‫سەنتور ئامادە دەکات‪.‬‬ ‫لەگەڵ خولیاو خۆشەویستی بۆ كاری ژەندنی سەنتور بیر لە كارێكی نوێی هونەریی دەكاتەوە‪ ،‬كە رەنگە لەچەند‬ ‫مانگی داهاتوودا وەك هونەرمەندێكی شۆخ‌و شەنگ دەربكەوێت‌و گۆرانی كوردی بە دەنگێكی لەسەرخۆو هێمن‬ ‫بۆ هەوادارانی هونەری كوردی بچڕێت‌و بیكاتە سوپرایز‪.‬‬ ‫شاتوو روونیشی دەکاتەوە “مەرج نیە ژەنیارێكی باشی ئامێرێكی موزیكی بیت‪ ،‬بەزوویی ببیتە‬ ‫گۆرانیبێژێكی سەركەوتوو‪ ،‬ئەوە كات‌و هەوڵی دەوێت‪ ،‬پێویستە ژەنیاران چ پیاوبن یان ژن گرنگی‬ ‫بەوالیەنە بدەن ئەوكات گۆرانی بڵێن”‪.‬‬ ‫شاتوو تائێستا کاری بۆ چەندین هونەرمەند کردووە‪ ،‬لەوانە‪ :‬هونەرمەندان بەهجەت‬ ‫یەحیا‌و قادر ئەلیاس‌و ئیسماعیل سابوری‌و لوقمان سەلیم‌و عوسمان هەورامی‌و‬ ‫هەڤاڵ خانەقینی‌و سەعدون كاكەیی‌و لیمۆ هەورامی‌و لەنجە عەلی‌و چەندین‬ ‫هونەرمەندی دیکە‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.