بدا ،ئێمە پێویستیمان بە ئەوانیتر ھەیە بۆ ئەوەی زیاتر خۆمان بچەسپێنین ،دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بۆچونی ئەوانیتر ،تا زیاتر بۆچونەکانی خۆمان بسەلمێنین .ئایدیای من زیاتر لە (بۆرک)ەوە نزیکە تا دەگاتە (ھۆبز) و (لۆک) و (ڕۆسۆ) ،پێموایە مرۆڤ بە سروشتی خۆی کائینێکی کۆمەاڵیەتییە و مەحاڵە کەسمان لە کۆمەڵگادا بتوانین شوێنی کەسمان بگرینەوە ،وێنای مرۆڤ نزیکە لە وێنای ئاژەڵی کێوییەوە ئەگەر ئەو مرۆڤەمان جیاکردەوە لە کۆمەڵگا( .بۆرک) دۆخی کۆمەڵگای شارستانی و دۆخی کۆمەڵگای سروشتی جیانەکردۆتەوە .دواین ڕستەی قەسیدەکەی (ژاوێن)یش ئەمەیە :ئەم نەعلەتە تەواو نابێت .ھەر بە دروستی ئاوایە :ئەم نەعلەتە تەواو نابێت و لێکۆڵینەوەکەی ئێمە بە ناچاری تەواو دەبێت. -٢قەسیدەی (کاتژمێر دوو)ی (کۆچەر ئەبوبەکر) کۆترەکان لە سێبەری دڵڕەقی حەوشەکەماندا وەک غەریبێک مردن.. . رامین لەودیوی پەنجەرەکە نزیک لە ئینجانەکان ھەڵماتێن دەکات دایکم ڕیقنەکان دەخوسێنێ و ھەمیشە شوم بە دەمیدا دێت مردنی کۆترەکان لە سەرەتای شیعرەکەی (کۆچەر ئەبوبەکر)دا دێتە پێشەوە .ھەر شیعرێک ژیانێک یان چەند ژیانێکە بۆ خۆی ،کەواتە ژیانی نێو شیعرەکەی (کۆچەر) بە مردن دەستپێدەکا ،مردنی کۆترەکان .مردنی ئەو کۆترانە لە دەستپێکی شیعردا بە تەنھا ئاماژەیەکی ڕووت نییە بە مردنی کۆترەکان خۆیان ،لەنێو مەرگی ئەو کۆترانەدا، ژیانی پڕ لە کێشمە کێشمی خود بوونی ھەیە .ئەو کاتەی کۆترەکان دەمرن ،کۆتایی بە چیرۆکی ژیانی خود ناھێنن ،بەڵکو لەدوای مەرگی ئەوان شتەکان دەستپێدەکەن و خۆیان بە خوێنەر دەناسێنن( .ڕامین) کە مەبەست لێی تاقە کوڕەکەی (کۆچەر)ە، ھاتۆتە نێو شیعرەکەوە و کەلێنێکی لە شیعرەکەدا پڕ کردۆتەوە. (ڕامین)ی منداڵ لە ئانی مردنی کۆترەکاندا خەریکی ھەڵماتێنە ،دایکیش خەریکی خوساندنی ڕیقنەی کۆترەکانە ،ئەو کۆترانەی چیتر ڕیقنە ناکەن ،چونکە مردوون، کەواتە دایکیش دوا جاریەتی ڕیقنەکان بخوسێنێ .لەنێوان (ڕامین)ی منداڵ و دایکێکی بە تەمەن و چەند کۆتری مردوودا ،فەزایەکی شیعری کراوە خوڵقاوە کە درەختێک لە ناوەڕاستیدا شین بووە ،درەختێک کە خودی (کۆچەر)ە. 226ژمارە ٧-٦هاوین و پاییزی ٢٠١٤