Shikar6-7

Page 123

‫فینۆمینۆلۆژییەوە‪ ،‬ئەزموناندنی ئێمە بۆ بابەت واتە چۆن تاقی دەكەینەوە‪ .‬یان دروستتر‬ ‫چۆن لە تاقی كردنەوەی ئێمەدا بابەتەكە بوونی دەبێت‪ .‬فینۆمینۆلۆژی بە بزوتنەوە‬ ‫ناسراوە نەك قوتابخانە كۆمەڵە باوەرو بیرگەلێك نین كە هەموو بەشدارانی لەسەری ڕێك‬ ‫بن‪ .‬به‌ڵكوو ڕوانگەیەكی فراوانی هەیە كە بەشی هەمووان دەبێت‪ .‬بزاڤی فینۆمینۆلۆژی‬ ‫چوار پێكهێنەری هەیە‪:‬‬ ‫‪.1‬دژی سروشتگەرین_ناتورالیزم‪ .‬بەپێچەوانەوە گرینگی بە ژیانی جیهانی كۆمەاڵیەتی و‬ ‫مێژووی و كولتوری دەدەن و دژی هەر جۆرە كەموكورت كردنەوەیەكن‪.‬‬ ‫‪ .2‬دژی بیركردنەوەی گریمانی و خەیاڵی و خۆخەریكردنن بە بیروزمانەوە‪ ،‬لە جیاتی‬ ‫ئەمە‪ ،‬گرینگی بە زانینێك دەدەن كە پشت بە سروشت و بینینی شتەكان خۆیان‬ ‫ببەستێ نەك بیركردنەوە دەربارەیان‪.‬‬ ‫‪ .3‬ئەوان تەكنیكی ڕامان و لێوردبونەوە لە پرۆسەكانی لەناو چوارچێوەی ژیانی‬ ‫هۆشمەندانەدا‪ ،‬واتە بونی مرۆڤ‪ ،‬بەكاردەهێنن و جەخت لەسەر ئەوە دەكەن چۆن ئەو‬ ‫پرۆسانە بەرەو بابەتەكە دەرۆن‪ ،‬وەك چۆن بابەتەكان خۆیان دەردەخەن‪،‬‬ ‫‪ .4‬فینۆمینۆلۆگه‌كەكان شیكردنەوە یان ڕوونكردنەوە‪ ،‬هەروەها بینینی شتەكان و ڕامان‬ ‫لەسەركردنیان بۆ بەرهەمهێنانی وەسف و لێكدانەوە بەمانای لێفێربوونی تایبەت و‬ ‫‪17‬‬ ‫گەردونی بەكاردێنن‪.‬‬ ‫فینۆمینۆلۆژی ڕێبازێكی پشكنینی فەلسەفییە كە پێداچونەوەیەكی ئەنتۆلۆژی ڕادیكاڵی‬ ‫(دیكارتی) ئەنجامەكەیەتی‪ .‬ڕێبازی فینۆمینۆلۆژی وەسفكەرانەیە‪ ،‬دژی بێباوەری و‬ ‫پێش گریمانەییە‪ .‬یەكەمجار دەبێت هەڵوێستی بینین و ڕامان بەرامبەر ئەزمونی خۆمان‬ ‫لەژیاندا وەرگرین‪ ،‬بەوەی خۆمان لە هەموو جۆرە بێباوەری و بیری باو و گریمانێك‬ ‫دەربارەی جیهان و چۆنیەتی بەدوور بگرین‪ .‬ئەوەی لە ئاینەوە‪ ،‬لە قوتابخانەوە‪ ،‬لە دایك‬ ‫و باوك و خێزانەوە‪ ،‬لە كۆمەڵەوە‪ ،‬لە خوێندندنەوەی پێشووەوە وەرگرتووە‪ ،‬فرێدە و‬ ‫دوری خەوە‪ ،‬مەهێڵە ببێتە بەشێك لە ئەزمونە ئێستاییەكەت‪ ،‬لە تاقی كردنەوەی ژیان‪،‬‬ ‫ڕواڵەتەكان و ڕووداوەكان‪ ،‬چاو و بیرو هەست و توانای دەرك پێكردن و ناسین و زانین‬ ‫و لێكدانەوە بەكاربێنە بۆ بەرهەم هێنانەوەی ژیان لە الیەن خۆتەوە لە ڕێگای خۆتەوە‬ ‫بۆ خۆت‪.‬‬

‫‪ -17‬د‪.‬كمال میراودلی‪ ،‬سەرچاوەی پێشوو ال‪.97‬‬

‫ ‪ 123‬ژمارە ‪ ٧-٦‬هاوین و پاییزی ‪٢٠١٤‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.