زۆر وردی لەسەر ئەنجام بدرێت ،بۆ نموونە شارێکی ئاوەدان و گرنگی وەک خانەقین سەرەڕای ئەو تەمەنە مێژووییەی ،کە ھەیەتی ،تا ئێستا جگە لە الیەنە جوگرافیەکەی (ئەویش زۆر بەکەمی) وەک کاری زانستی و توێژینەوەی زانستی ،بوارەکانی تری بەتایبەتی بارودۆخە مێژووەییەکەی بە ھەموو قۆناغەکانیەوەو ھەروەھا بەپێی پەیڕەو و میتۆدێکی (ئەکادیمی -زانستی) شتێکی ئەوتۆی لەسەر نەکراوە ،کە بۆخۆی ببێتە جێی سەرنج و لێکدانەوەو لەسەر وەستانی توێژەران و لێکۆڵەران. بەھەرحاڵ بەگوێرەی تەواوی ئەو سەرچاوەو دەستنووس و بیرەوەرییانەی ،کە بۆ کاری ئەم نووسینەمان ،لەبەردەستدا بوون و وەک ئەوەشی لە لیستی پەراوێز و سەرچاوەکاندا بەڕوونی ئاماژەیان بۆ کراوە ،تاڕادەیەک توانرا لێکۆڵینەوەکە بەشێوازێکی زۆر پوخت ،بۆ سەر چوار تەوەری سەرەکی و چەند ناونیشانێکی الوەکی ،وەک ئەوەی لە چوار چێوەی پالنەکەدا دەر دەکەوێت و تاڕادەیەک بەکورتی ڕوونکراونەتەوە.تەوەری یەکەمیان :بریتیە لە ژیان و کەسایەتی مەال عارفی مەال یەحیای خانەقین.دووەمیان تەرخانکراوە بۆ بە دوا داچوونی بەشێک لە دەستنووس و بیروەریەکانی ڕۆژانەی، بەتایبەتی لە نێوان سااڵنی ( )١٩٧٥ – ١٩٤٧دا ،کە بە زۆری و ھەر ھەمووشیان لە نێو دەستنووسەکانی خۆیدا ماون و ھەر وەک ئاماژەشی بۆکرا زۆر ڕووی نادیارو شاراوەی مێژوویی باشووری کوردستان و ناوچەکەمان بەشێوازێکی گشتی ،بۆ خوێنەر و لێکۆڵەران ڕۆشن دەکەنەوە لە قۆناغی ناوبراودا ،بەتایبەتی زۆرێک لە ڕووداوە گرنگەکانی ناوچەی گەرمیان و شاری خانەقین و دەوروبەری.بەاڵم تەوەری سێیەم و کۆتایی :بەسەریەکەوە بەدوادا چوونێکی خێرایە لەسەر ناوەرۆکی ئەو ھەموو دەستنووس و وتار و نامە و خوتبانەی ،کە ھەموو ڕۆژانی ھەینییەک ،لە مینبەری مزگەوتی (مەجید بەگ) ی شاری خانەقیینەوە ،بۆ کۆمەاڵنی خەڵک و ئامادەبووانی خوێندۆتەوە ،کە ھەرھەمووشیان بەزۆری لە ڕێگای کەس و کارو بنەماڵەکەی خۆیانەوە بەدەستمان گەیشتوون و تاڕادەیەکی باش خوێندنەوەیان بۆ کراوەو شیکردنەوەی پێویستیان لە سەرکراوە .
ساڵی پێنجهم
198
17 18