بێ گویدانە ئەو قەدەغەکارییەی کە ئەڵمانەکان بەسەریاندا سەپاندبوون ،لە کەشی گشتیدا نوێژەکانی خۆیان دەکرد و رێوڕەسمە ئایینییەکانیان بەڕێوە دەبرد ،ئەگەرچی سزادان چاوەڕێیانی دەکرد .زۆر لە نەفیکراوەکان دەچوونە هەرکوێ چاالکییە کولتوورییەکانی خۆیان لە ناو جەماوەردا ئەنجام دەدا .هەندێ لە وانەکان بۆ جەماوەر دەوترانەوە لە بارەی چەندین بابەتەوە .پرۆژەیەکی گرنگی تر کە لە الیەن ئێمانوئێل رینگڵبلوم تۆمار کراوە لە ژێر ناوی شەممەی دڵشاد « »Oneg Shabbatەوە «Sabbath »Delightەوە بوو .کە بریتی بوو لە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە وردەکاری گرنگ و بەنرخ لە ژیانی جولەکەکان لە سایەی رژێمی ئەڵمانیا .سەرەڕای بارودۆخی سوکایەتیپێکراویان و ئەو کەشە زۆر قورس و سەپینراوەی سەریان ،پارێزگارییان لە کەرامەتی مرۆڤانەی خۆیان کرد و ورەی جولەکایەتییان بەرنەدا. ئەڵمانیای نازی کۆنتڕۆڵی کیشوەری ئەوروپا دەکاتوەک باسکرا ،داگیرکردنی پۆڵۆنیا لە الیەن ئەڵمانیاوە لە سێپتەمبەری ،١٩٣٩بووە هۆی ئەوەی فەرەنسا و بەریتانیا شەڕیان دژی ئەڵمانیا ڕاگەیاند .ئەگەرچی لە سەرەتاوەشەوە سوپاکانیان سەخت بوو بۆیان شەر بکەن ،لە فەرەنسا ،تەنها لە پشتی هێڵەکانی بەرگریدا مانەوە .ئەم دۆخە تا پاییزی ساڵی ١٩٤٤درێژەی کێشا ،بە «شەڕی ساختە» ()Phony warناونرا .ئەڵمانەکان بوون دوژمنایەتییان نوێکردەوە و لە ئەپریلی ١٩٤٠هێڕشیان کردە سەر دانیمارک و نەرویچ و بەزاندیان .لە مانگی مەی ،سوپای ئەڵمانیان گەیشتنە هۆڵەندا و بەلجیکا و لۆکسەمبورگ و بە ماوەیەکی کورت خۆیان دا بە دەستەوە .دوای ئەوە سوپای ئەڵمان هێرشی کردە سەر فەرەنسا ،دوای شەرێ کە لە مانگێ کەمێ زیاتری خایاند ،هێزەکانی سوپای فەرەنسا و بەریتانیان بەزاند .حکومەتی فەرەنسا خۆی دا بە دەستی ئەڵمانیا و تەنها بەریتانیا مایەوە بە سەرکردایەتی وینستۆن چەرچڵ ،بە تەنیا مایەوە لە دژی ئیمراتۆریەتی سێیەم جەنگا. لە ژێر تێرمێک بەناوی رێککەوتنی سەربازی لەگەڵ ئەڵمانیا ،کە لە الیەن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا مارشاڵ پێتەین واژۆ کرا ،فەرەنسا دابەشی دوو کرا ،بەشی باکووری لە ژێر دەسەاڵتی داگیرکەرە ئەڵمانەکاندا بوون و بەشی باشووریشی بە ئازادی مایەوە لە ژێر سەرکردایەتی حکومەتی دواکەوتووخوازی ڤیچی کە هاوکاری داگیرکەرە ئەڵمانەکانی دەکرد ،تەنانەت لە ریشەکێش کردنی جولەکەشدا .ئەم بارودۆخە بەردەوام بوو تا ئەڵمانەکان کۆنتڕۆڵی بەشی باشووری فەرەنساشیان کرد ،لە دوای ئەوەش ئەمریکا لە ساڵی پێنجهم
17 18
125