بەرهەمی دێنێت دەتوانێت الیەنە تاکە کەسیەکانی وایلێبکات سود بە بنەماکانی کۆمەڵی مەدەنی لیبراڵی بگەیەنێت بەشێوەیەک هەموان بگرێتەوە یان نا؟ لێرەدا نوسین و تیۆرەکانی کام نوسەر لەمانەی پێشوو زیاتر خزمەت بە پتەوکردنی پێگەکانی کۆمەڵیەکی مەدەنی دەدات؟؟؟ ئەمە پرسیارێکە بۆ خوێنەر. تێبینی: ئەم نووسینە بەشی شانزەیەمی کتێبی (بیرکردنەوەی سیاسی و تیۆری سیاسیو کۆمەڵی مەدەنی)ییەPolitical Thinking، Political Theory and . .Civil Socity وەرگێڕانی بۆ عەرەبی لە الیەن ربیع وهبە و پێداچوونەوەی عوال ئەبو زەید کراوە،چاپی یەکەم ٢٠٠٣ ،قاهیرە. کتێبەکە ٧٢٥الپەڕەیە ،حەڤدە بەشە. کورتەیەک لەسەر ژیانی نوسەر:د.ستیڤن م.دیلۆ لە شیکاگۆ لەدایک بووە لە ئیلینۆی لە .1945ئێستا مامۆستایە لە بەشی زانستە سیاسیەکان و جێگری راگری کۆلێژی ئادابە لە زانکۆی میامی لە ئۆکسفۆرد لە ئۆهایۆ .پلەی دکتۆرای بەدەست هێنا لە زانکۆی واشتنۆن .ماوەیەک سەرۆک بەشی زانستە سیاسیەکان بووە لە زانکۆی نۆرس فلۆریدا لە جاکسۆن فیل32 . ساڵ مامۆستای فەلسەفەی سیاسی بوە و پسپۆرییەکەی لە واڵتی لیبرالییە .خاوەنی کتێبی (بیرکردنەوەی سیاسی ،تیۆری سیاسی و کۆمەڵی مەدەنی)یە کە چاپی دووەمی لە الیەن دەزگای چاپ و پەخشی لۆنگمانەوە باڵو کرایەوە .خاوەنی چەندین راپۆرتە لەبارەی فەلسەفەی سیاسیەوە لە گۆڤار و رۆژنامە گەورەکان .چەندین پرۆژەی پێشکەش کردوە بۆ ئەو کۆنگرانەی لە ناو و دەرەوەی ئەمریکا بەستراوە .لەگەڵ کارین دورینج دیلۆ هاوسەرگیری کردووە و سێ منداڵیان هەیە.
پاییزی ٢٠١٦
150
15