زیانبەخشی تێدا نابێت .ئەوەش دەگاتە ئەوەی ژن لە ژێر دەستی پیاو رزگاری بێت و سەربەستی بەدەست بێنێت .لەو کاتەدا ئامانجی سەرەکی هەردوکیان بۆ پاراستنی مرۆڤـ دەبێت .دەبێ دەستورێکی نوێ دابرێژرێتەوە کە ئەرکەکانی بواری تایبەتی بەتایبەتی و بواری گشتی رێکبخاتەوە لە نێوان ژن و پیاو .لەو کۆمەڵ نوێیەش مرۆڤایەتی لە ستەمی جیاوازی چینایەتی رزگاری دەبێت کە تەنها زیانی بە ئافرەت گەیاندبوو. لە روانگەی ئەم بۆچونەوە ،کەواتە هارتسۆک بە تیۆرە لیبراڵییەکەی ئۆکین قایل نابێت بۆ کۆمەڵی مەدەنی کە تەنها کار لەسەر پێدانی مافی یەکسان دەکات بۆ هەموان بەبێ بایەخدان بە رەگەز .ئۆکین وەک چۆن هارتسۆک دەیبینێت سەرکەوتوو نەبووە لەوەی تێبینی ئەوەی نەکردووە کە لە کۆمەڵگەی ئەوە هەژمار نەکراوە کە ئافرەت شوێن کەوتووی بەرژەوەندیەکانی پیاوە وەک چینێک .سەبارەت بە پێدانی مافی یەکسانییش ئەو دەڵێت کە تەنها زمانێکی پڕ ئاوازە و لەسەر زەمینی راستی جێبەجێ ناکرێت .تا ئەو سیستمەش لەناو نەچێت کە دوو جۆر کاری جیاواز دەسپێرێت بە رەگەزە جیاوازەکان کە دژ بە یەکن هیچ سەربەستیەک بەر ئافرەت ناکەوێت .هەر بۆیە هیچ کاتێک ئافرەت هەمان مافی پیاوی نابێت. بەاڵم هارتسۆک رەنگە هەندێ لە رەخنەکانی ماکینیۆنی بەدڵ بێت سەبارەت بە دوبارە دارشتنەوەی ماف و ئەرکەکان لە بوارە گشتی و تایبەتەکان .بەاڵم لەسایەی پێدانی دەسەاڵتێکی کۆمەاڵیەتی و سیاسی کە تا ئێستا نیەتی .بۆ بەئامانج گەیاندنی ئەم بیرۆکەش پێویستە بگەینە ئەوپەری داواکاریەکانی ماکینیۆن .وەک ئەوەی کە ژنان پێویستیان بە هێزێکی زیاترە بۆ دیاریکردنی پێداویستیەکانیان .بۆ بەرهەم هێنانی ئەمەش پێویست دەکات دوبارە پەیوەندییە سیاسی و ئابوریەکان دابرێژرێنەوە .ئەمەش تەنها لەرێی جەخت کردن بۆ البردنی هونەرە سێکسیەکان نابێت بەڵکو پێویست بە شۆرشێکی گۆرینی تەواوی دەسەاڵت هەیە بۆ دابەش کردنی کار و ئەرکەکانی کۆمەڵ. لە کۆتایدا هارتسۆک هیچ چارەسەرێک نابینێت لە تیۆرەکەی ئیلشتاین .لەبەر ئەوەی ئەو وایداناوە کە ژن و پیاو دوو چینی جیاواز و ناکۆکن لە کۆمەڵ .بەاڵم ئیلینشتاین دەڵێت کە دیالۆگ گۆرانکاری دروست دەکات بۆیە دەکرێت جیهانێکی رەوشتی یەکسان بۆ هەردووال ،بەدی بێت .هەر وەک ئیلینشتاین وایداناوە کە پیاو و ئافرەت توانای لێک تێگەیشتنیان هەیە و وایداناوە کە لەتوانایان هەبێت جیهانێکی بەسود بۆ هەمووان دروست بکەن .بەاڵم هارتسۆک کە هەردوو رەگەز وەک دوو چینی رکابەر و ناکۆک دەبینێت لە بۆچونەکانیدا ئیلینیشتاین بە ساویلکە دەزانێت. پاییزی ٢٠١٦
140
15