Shikar11 12

Page 107

‫پەیڤێکی مێژووی‪:‬‬ ‫ئافرەتی کورد‪ ،‬شان بەشانی پیاوی کورد ئەرکی زەحمەتی و مەینەتییەکانی ژیانی‬ ‫کۆمەڵگای کوردستانی ھەر لە دێرزەمانەوە کەوتۆتە سەرشان و گەلێ جاریش زیاتر‬ ‫لە پیاو بەرگەی چەرمەسەرییەکانی ڕۆژانی تاڵ و نەھامەتییەکانی گرتوە‪ .‬خۆگەر‬ ‫باس لەو ئافرەتە سەرکردانەی خۆمان بکەین کەلەبوارەکانی بەرێوەبردنی خاوخێزان و‬ ‫کۆمەڵگا و میرنیشین و داھێنانی ئەدەبی و رۆشنبیری دا ڕۆڵی کارامەییان گێڕاوە خۆمان‬ ‫لەباسێکی مێژووی فرەوانی ھەمەالیەنە دەدەین و لەباسەکەشمان دوور دەکەوینەوە‪،‬‬ ‫وەلێ ناوھێنانی خاتوو خانزادی میری سوران و مەستورە خانی ئەردەالنی تەنیا وەک دوو‬ ‫سیمبوڵی ئافرەتی کوردی دوێنێی نێو قۆناغە کەونەرا کانی بوارەکانی خۆیان دا کارامایی‬ ‫ولێوەشاوەیی ئافرەتی کوردمان پێشانی ئەورۆ دەدات و ئەو راستیمان بۆدەسەلمێنی کە‬ ‫ئافرەتانیشمان لەمێژووی بنیات نانی کۆمەڵگای کوردستان دا ڕۆڵی کاریگەرییان بینیوە‪.‬‬ ‫لەالپەرەکانی مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان لەسەدەی بیستەمی رابردوووەوە‬ ‫راستەوخۆ ئافرەتی کورد ئەرک و قورسایی شۆرشە یەک لە دوایەکەکانی کەتۆتە سەر‬ ‫شان و مەردانەش بەرگەی نەھامەتییەکانی گرتووە جا بە شێوەیەکی رێکخراوەیی بووبێ‬ ‫یا نارێکخراوەیی‪ .‬مەبەستیش لە رێکخراوەیی کاری پیشەیی شۆڕشگێری رێکخراوەیی یە‬ ‫لە نێو یەکەمین رێکخراوی پیشەیی ھونەری لەسەردەمی شورشی ئەیلولی ‪١٩٧٥-١٩٦١‬‬ ‫و پاشان لەقۆناغی شورشی گواڵنی ‪ ١٩٧٦‬کە ئەویش رێکخراوی (یەکێتی ئافرەتانی‬ ‫کوردستان)ە‪.‬‬ ‫ئەم رێکخراوە پیشەگەرە شۆڕشگێرە پێشەنگە لەمێژووی شۆڕشگێری کوردستان دا چ‬ ‫لەنێوچیاکانی کوردستانی عێراق دا یا لە ئاوارەیی لە کوردستانی ئێران و شارەکانی‬ ‫ئێران لەباروودۆخی دژواری پڕاوپڕ لەنائومێدی چرای ئومێدیان بۆڕۆشن کردنەوەی‬ ‫ژیان داگیرساندووە‪ ،‬و وێنەیەکی جوانی کۆڵنەدانیان بۆ ئەمرۆی نەتەوەکەمان خستۆتە‬ ‫بەر چاو‪ ،‬کە مایەیی شانازی و رێزگرتن و باس کردنە ھەروا ھەڵسەنگاندنی کارو‬ ‫پیشەکانییان‪ ،‬بەتایبەتیش لەبواری رۆژنامەگەری دا کەمەبەستی ئەو باسەمانە‪.‬‬ ‫گۆڤاری دەنگی ئافرەت‪:‬‬ ‫رێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەقۆناغی دووەمی خەبات وتێکۆشانی چەکداری ‬ ‫پارتی دیموکراتی کوردستان دا لەساڵی ‪ ١٩٧٦‬وە کەخەباتی شۆرشی گواڵنی نیشتمانی‬ ‫نەتەوەیی یە‪ ،‬جا لەچیاکانی کوردستانی عێراق بووبێ یا لە ئێران ڕۆڵ وکاریگەری خۆی‬ ‫بینیوە‪.‬‬ ‫لەگەڵ رێکخراوی ئافرەتان و ژنانی کوردستانی حزبە شۆرگێڕەکانی نێوگۆڕەپانی‬ ‫تێکۆشانی کوردستان لەنێوچیاسەرکەشەکانی کوردستان دا وەک رێکخراوەکانی یەکێتیی‬ ‫نیشتمانی کوردستان‪ ،‬حزبیی شوعیی کوردستان‪ ،‬شوسیالیستی کوردستان‪ ،‬حزبی‬ ‫زەحمەتکێشانی کوردستان و حزب و الیەنەسیاسیەکانی دیکەی کوردستانیش با لەدوای‬ ‫یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیش‪ ،‬دامەزرابن ھەریەکەیان بەگوێرەی شوێن پێ یان ڕۆڵ‬ ‫‪Analytical, academic, quarterly Magazine‬‬

‫‪11‬‬ ‫‪12‬‬

‫ ‪107‬‬

‫پاییز و زستانی ‪٢٠١٥‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.