ﮐﻠﯿﻠﯽ ﮔەﻧﺠﯿﻨە
زەﻧﮕﯽ ﺋﺎﮔﺎدارﯾﯿەﮐە ﺑەﻫێﺰﺗﺮ ﺑﻮو .ﺋﺎﺳﺘﺎ و ﺳﯿﺮوان ﻫەوڵﯿﺎﻧﺪا ﻫەرﭼﯽ زووﺗﺮە ﻟە ﺧﺎﻧﻮوەﮐە دوورﺑﮑەون. ﺋەوان ﺑﯿﺮﯾﺎن ﻧەﮐﺮدەوه ،ﻫﻪر ڕاﯾﺎن دهﻛﺮد ،ﺑە ﺋﺎراﺳﺘەی ﮐڵێﺴﺎﮐەی ﺗەﻧﯿﺸﺖ ﮔﯚﻣە ﺑﭽﻮﮐەﮐە .ﻟەﭘڕ ﻟە ﺑەراﻣﺒەر دوو ﺑﺎڵەﺧﺎﻧە زەردەﮐە ڕاوەﺳﺘﺎن .ﻗﺎﭼﯽ ﺳﯿﺮوان ﮐەوﺗە ﭼﺎڵێﮏ. – ﺋﺎﺳﺘﺎ ﺑە دەﻧﮕێﮑﯽ ﺑەرز ﮔﻮﺗﯽ ،ﺋێ دە وەرە! – ﺳﯿﺮوان ﮔﻮﺗﯽ ،ﻣﻦ ﻧﺎﺗﻮاﻧﻢ .ﻗﺎﭼﻢ ﻟﻪ ﻗﻮڕ ﭼەﻗﯿﻮە!
ﮔ ە ﯽ ﻧ ﻠ ﺠ ﯿ ﯿ ﻨ ﮐﻠ ﻣﺎﺗﺲ ﭬێﻨﺒﻼد ە
Detta är Nyckeln till skatten, läsebok 3A, översatt till kurdiska.
ABC-klubben är ett läromedel i svenska för fk–åk 3. Läromedlet bygger på vetenskaplig grund, har tydlig progression och ger stora möjligheter till individualisering.
3
Läs mer på nok.se/abc-klubben.
3 ISBN 978-91-27-45486-6
9 789127 454866
2019-04-02 09:14
Nyckeln till skatten – Kurdiska Omslag_Nyckeln till skatten_kurdisk.indd 1
kurdi
بەشی ١ بەشی ٢ بەشی ٣ بەشی ٤ بەشی ٥ بەشی ٦ بەشی ٧ بەشی ٨ بەشی ٩ بەشی ١٠ بەشی ١١ بەشی ١٢ بەشی ١٣ بەشی ١٤ بەشی ١٥ بەشی ١٦ بەشی ١٧ بەشی ١٨ بەشی ١٩ بەشی ٢٠ بەشی ٢١ بەشی ٢٢ بەشی ٢٣ بەشی ٢٤
2019-04-02 09:31
نێوەڕۆک
پاسکیلی تازە ناکڕدرێ ٨ گەنجینە بزربووەکە ١٤ دواهەمین بابەتی یانەی ا ب س ٢١ تەپڵەکی جگەرە و قوتووە ماسی ٢٧ گەڕان بە دوای گەنجینە ،بەشی ٣٤ ١ مێژووی شارەکەی ئێمە ٤١ جامەکە ٤٩ زەنگی ئاگاداری بەردەوامە ٥٦ ماکەرۆنی و شفتە ٦٣ زانیاری گرنگ ٦٩ دەستەی دزەکان ٧٦ ئاستا بە دزی گوێ دەگرێ ٨٢ گەڕان بە دوای گەنجینە ،بەشی ٨٨ ٢ من دەمەوێ وازبهێنم! ٩٦ دەرگا لەچاڵرناوەكە ١٠٢ شینە ڕوناکی و ویزەی دەنگ ١٠٨ مۆدوس ئۆپێراندی دزەکان ١١٦ شەومانەوە ١٢٣ بە فڵچەی ددان و سابون تاقی بکەرەوە ١٣٠ ڕۆژێک لە تامەزرۆیی ١٣٧ هەڵبەستەکە ١٤٣ گەنجینەکە لە شوێنی خۆی ١٥٠ کۆمپیوتەر و گەلێك یاری ،لەوانەیە؟ ١٥٨ گەنجینەی ڕاستەقینە ١٦٦ ڕاستی :بازنگی سووکە ماتۆڕ ١٧٤ لە جوڵە ١٧٦ Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 3
خوێندنگە
ئاستا لە ئێرە دەژی
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 4
2019-04-02 09:31
سیروان لە ئێرە دەژی
گەوهەری ڕەسەن
بەیان لە ئێرە دەژی
2019-04-02 09:31
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 5
ئەمە ئاستا ،بەیان و سیروانە!
بەڵێ ،ئێمە لە ئێرە ئاستا ،بەیان و سیروان دەبینین .یان یانەی ا ب س ،وەکو ئەوان پێی نارساون .ئەم پەرتوکە دەربارەی ئەوانە. ئەم جارە ئەوان بە دوای گەنجینەیەکی هێجگار بەنرخ دەگەڕێن .بەاڵم بێجگە لە یانەی ا ب س زۆر کەسی تر بە دوای ئەم گەنجینەیە دەگەڕێ.
6
2019-04-02 09:31
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 6
ئەگەر تۆ پەرتوکی «هەڵامتی ئەفسووناوی» یان «گەڕان بە دوای ئەڵامس» ت خوێندبێ ئەوا تۆ زۆربەی کەسەکانی نێو ئەم پەرتوکە دووبارە دەناسی .لە ئێرە سیگە و چاالک ،بەڕێوبەر، مامۆستا دارا ،سام و خوێندکارانی تری پۆلەکە ،پۆلیسێک بە ناوی ئوینگڤە و تاڕادەیەک خامنێکی پیری ئەفسووناوی هەیە .بەاڵم بەسەرهاتەکانی ئەم چیرۆکە تەواو نوێیە ،هەر بۆیە تۆ دەتوانی ئەم پەرتوکە بخوێنی ،تەنانەت ئەگەر تۆ هیچ کام لە پەرتوکەکانی پێشوو ترت نەخوێندبێ.
نــــــــــا ،من وا دەزانم ئێستا کاتی خوێندنی ئەم پەرتوکە هاتووە .پەرتوکێک کە دەربارەی گەڕانە بە دوای گەنجینە .بە هیوای ئەوەی تۆ ،هەر وەکو ئێمە ،حەز بە زانینی ڕووداوەکانی ئەم چیرۆکە بکەی!
2019-04-02 09:31
7
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 7
بەشی ١
پاسکیلی تازە ناکڕدرێ
ئاستا لە ژوورەکەی خۆی لە بەرامبەر ئاوێنەکە وەستاوە .ئەو فانیلە دوای فانیلە تاقیدەکاتەوە ،بەاڵم وادیارە هەموو فانیلەکان بچووک بوون. ئاستا دەنگە دەنگی ئەم بەیانییەی هەموو ئەندامانی خێزانەکەی گوێ لێبوو. – سیگە بە ناڕەزایی گوتی ،بەاڵم بۆچی؟ – باوکە گوتی ،لەبەر ئەوەی ئێمە ئێستا توانای کڕینی پاسکیلێکی تازەمان نییە بۆ تۆ. سیگە پەڵپە گریان بوو. 8
2019-04-02 09:31
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 8
دایکە بە سیگەی گوت ،لە جیاتی بۆڵە بۆڵ کردن جل لەبەر بکە. – تۆ ئەمڕۆ دەبێ بچی بۆ الی باوکی چاالک بۆ مۆزەخانە. بۆ پراکتیک و ئەزموون پەیدا کردن. مۆزەخانە .ئاستا تاکو ڕادەیەکی زۆر لە بیری چوو بوو .ئەو لەگەڵ هەموو پۆلەکە دەبێ بچێ بۆ ئەوێ. ئاستا فانیلەیەکی نوێی لە سەرووی تەختی خەوتنەکەی هێنا. دانەیەکی هێڵدار .لە بەهار فانیلەکە زۆر گەورە بوو .بەاڵم ئێستا، ئاستا بە ئەستەم دەتوانێ فانیلەکە لە بەربکا. ئاستا بە دژواری فانیلەکەی لە سەری بەرەو خوار ڕاکێشا بە جۆرێک فانیلەکە جیڕەی لێهات .ئاستا بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی فانیلەکە هەتاکو گەیشتە سەر لووتی و لە ئەوێ ڕاوەستا. ئاستا لە ئاوێنەکە قژی وەکو تاڵەکانی گسکی کارەبایی دەهاتە بەرچاو .پێستی ڕوومەتەکانی بەرەو خوار هاتبوو و چاوەکانی هیالک و سوور بوو بوون .ئەو تۆزێک بە خۆی پێکەنی. هوو هوو ،ئاستا وەکو جنۆکە دەنگی لێدەهات و بە دەوری خۆی سووڕی دەخوارد. – باوکە هاواری کرد ،ئاستا پەلە بکە! ئاستا توانی سەری بە الیەک بسووڕێنێ و فانیلەکە لە سەر لووتی بهێنێتە خوار .باڵەکانی فانیلەکە هەتاکو مەچەکەکانی دەهات ،بەاڵم ئاستا بە ناچاری ئەم فانیلەی پێ باش بوو. 9
2019-04-02 09:31
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 9
– سیگە هەوڵی دا و گوتی ،بەاڵم کۆگای وەرزشەکە داشکانی هەیە. – باوکە گوتی ،بە کورتی ئێمە توانای کڕینی پاسکیلامن نییە. – سیگە بە بۆڵە بۆڵ گوتی ،ئێمە توانای هیچامن نییە .خۆ ئێمە دەبووا لە پشووی هاوین بچین بۆ شوێنێک .بۆ فەڕەنسا! بەاڵم نەچووین. – ئێمە دواتر باسی ئەمانە دەکەین .ئێستا تۆ دەبێ بڕۆی. ئاستا گوێی لە ئەوە بوو کە چۆن سیگە دەرگاکەی بە توندی لە دوای خۆی پێوە دا. ئاستا گەرەکی بوو پرچی بشۆرێ ،بەاڵم دواتر پەشیامن بوو چونکە پرچی خراپرت دەبوو. ئاستا هزری کرد ،ئێ دەباشە ،من هەر چییەک بکەم هەر بە ئەم شێوەیە دەردەکەوم. لە نیو ساڵی ڕابردوو ،واتە شەش مانگ پێش ئێستا، بەسەرهاتەکانی سەبارەت بە ئەنگوستیلە ئەڵامسەکە ڕوویدا. ئەوە دواهەمین جار بوو کە ئاستا ئەو خامنە پیرە ئەفسووناوییەی دیبێ .لە ئاوێنە کۆنەكە ،کە کەوتە خوارێ و پارچە پارچە بوو. تەنها پێش چەند مانگێک بەر لە ئێستا ،بەاڵم ئاستا وا هەست دەکا کە ئەمە چەندین ساڵە ڕوویداوە. ئەو ئێستا نازانێ باوەڕ بە چی بکا. 10
2019-04-02 09:31
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 10
ئاستا زۆر دڵنیا بوو ،تاکو ڕادەیەکی زۆر ،کە ئەو نامەیەکی خامنە پیرەکەی لە نێو چوارچێوەی ئاوێنەکە دۆزیوەتەوە .بەاڵم نامەکە بزر بوو و ئەو ئێستا واهەست دەکا کە هەموو ئەو تشتانە وەکو خەوێکە و بەس .هیچی تر. ئێستا ئاستا گەورە ترە .ئێستا ئەو وەکو جاران خەیاڵ و فەنتازی ناکا. چونکە هەموو ئەو تشتانەی کە ڕوویداوە ،فەنتازی و خەیاڵ بوون. ئاستا بە خشپەیی لە هۆڵەکە دەرچوو .دایکە و باوکە لە ناندین ڕاوەستابوون و قسەیان دەکرد .هیچ کەس لە ئەوان تێبینی ئاستایان نەکرد.
11
2019-04-02 09:31
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 11
– دایکە بە ئەسپایی گوتی ،ئێمە دەتوانین قەرز بکەین .سیگە زۆر پەرۆشە کە پاسکیلێکی تازەی بۆ بکڕین. – باوکە گوتی ،ئینجا هەفتەی داهاتوو داوای بلیارد دەکا .تۆ دەزانی سیگە چۆنە .ئەو هەموو کاتێ حەز و بۆچوونی دەگۆڕێ .ئێمە توانای کڕینی پاسکیلامن نییە .ئیرت بەسە. ئاستا بە بێدەنگی دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست. لە ڕێگە بۆ خوێندنگە ئاستا بیری لە پشووی هاوین دەکرد .ئەوان لە ئەم پشووە نەچوون بۆ هیچ شوێنێک .ئەوان دەبووا بچووبان بۆ فەڕەنسا بەاڵم لە ناکاو لەبەر بێ پارەیی نەچوون .سیگە زۆر دڵشکاو بوو. پۆلەکە دەبووا لە دەروازەی خوێندنگە چاوەڕێ بن و دواتر پێکەوە ڕاستەوخۆ بۆ مۆزەخانە بچن. سیروان و بەیان لە دوور دیار بوون ئاستا دەستی بۆ ئەوان ڕاوەشاند. – مامۆستا دارا گوتی ،زۆر باشە هەموو هاتوون .ئێمە ئێستا دەڕۆین. لە بەرامبەر مۆزەخانەکە مامۆستا دارا هەموو خوێندکارانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە. – مامۆستا دارا گوتی ،ئایا هەموو ئەوەی لە بیرە کە ئێمە بۆ سەیری چی هاتووین؟ – یەکێک گوتی ،شمەکی کۆن. – سام بە شادی گوتی ،ڤیکینگەکانی کۆن. 12
2019-04-02 09:31
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 12
– مامۆستا دارا بە پێکەنین گوتی ،زۆربەی شمەکەکان لە مۆزەخانەکە نەماوە .بەاڵم لە هەمووی گرنگرت ،ئێمە دەبێ وەک گروپێک بین و تەنها بە دوای ڕێنیشاندەرەکە بکەوین. – سام گوتی ،لەوانەیە ڕێنیشاندەرەکە ڤیکینگێکی کۆن بێ. یەکێک کە لە بیرچووبێ و مۆزەخانەکە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵە نیشانی خەڵک دەدا. 13
2019-04-02 09:31
Nyckeln till skatten3_kurdiska_ando.indd 13
ﮐﻠﯿﻠﯽ ﮔەﻧﺠﯿﻨە
زەﻧﮕﯽ ﺋﺎﮔﺎدارﯾﯿەﮐە ﺑەﻫێﺰﺗﺮ ﺑﻮو .ﺋﺎﺳﺘﺎ و ﺳﯿﺮوان ﻫەوڵﯿﺎﻧﺪا ﻫەرﭼﯽ زووﺗﺮە ﻟە ﺧﺎﻧﻮوەﮐە دوورﺑﮑەون. ﺋەوان ﺑﯿﺮﯾﺎن ﻧەﮐﺮدەوه ،ﻫﻪر ڕاﯾﺎن دهﻛﺮد ،ﺑە ﺋﺎراﺳﺘەی ﮐڵێﺴﺎﮐەی ﺗەﻧﯿﺸﺖ ﮔﯚﻣە ﺑﭽﻮﮐەﮐە .ﻟەﭘڕ ﻟە ﺑەراﻣﺒەر دوو ﺑﺎڵەﺧﺎﻧە زەردەﮐە ڕاوەﺳﺘﺎن .ﻗﺎﭼﯽ ﺳﯿﺮوان ﮐەوﺗە ﭼﺎڵێﮏ. – ﺋﺎﺳﺘﺎ ﺑە دەﻧﮕێﮑﯽ ﺑەرز ﮔﻮﺗﯽ ،ﺋێ دە وەرە! – ﺳﯿﺮوان ﮔﻮﺗﯽ ،ﻣﻦ ﻧﺎﺗﻮاﻧﻢ .ﻗﺎﭼﻢ ﻟﻪ ﻗﻮڕ ﭼەﻗﯿﻮە!
ﮔ ە ﯽ ﻧ ﻠ ﺠ ﯿ ﯿ ﻨ ﮐﻠ ﻣﺎﺗﺲ ﭬێﻨﺒﻼد ە
Detta är Nyckeln till skatten, läsebok 3A, översatt till kurdiska.
ABC-klubben är ett läromedel i svenska för fk–åk 3. Läromedlet bygger på vetenskaplig grund, har tydlig progression och ger stora möjligheter till individualisering.
3
Läs mer på nok.se/abc-klubben.
3 ISBN 978-91-27-45486-6
9 789127 454866
2019-04-02 09:14
Nyckeln till skatten – Kurdiska Omslag_Nyckeln till skatten_kurdisk.indd 1