Shin

Page 94

‫لەشەربەتەكەی‪ ،‬كە شەربەتی ڕاستگۆیی لەگەڵ زادەی‬ ‫ناوەوەی شاعیر خۆی‪ ،‬لەگشت شەربەتەكانی تر نەمرتر و‬ ‫مانەوەی زیاتر بەشیعر و تەمەن درێژی شاعیرەكە‬ ‫دەبەخشێت‪ ،‬شاعیر ئەمجارە ڕووی پرسیارەكانی بڵندتر‬ ‫دەكات و روو لە خودا دەكات و بە گومانەوە لەم بارەیەوە‬ ‫دەپرسێت‪(( :‬ئەرێ خودا بۆ تەنیایی بۆ خۆی‬ ‫هەڵبژاردووە))‪.‬‬ ‫خەڵوەتگەی پرسیارەكان و یاخیبوونی گومانەكانی شاعیر‬ ‫درێژتر دەبنەوە‪ ،‬بەهۆی ئەو گەڕانەی شاعیرەوە خوێنەر‬ ‫پەی بەوە دەبات‪ ،‬كە بە دوایی وەاڵمە ونبووەكانەوە لە‬ ‫گەڕانێكی هەمیشەیی داین‪ ،‬لەناو پرسیارەكانیشدا هەست‬ ‫بە گومانبردنی میتۆلۆژی دەكرێت‪ ،‬لە پاڵ پرسیارە‬ ‫ونبووەكانیشدا پرسیارگەلی تر خۆیان مەالش داون‪ ،‬بۆیە‬ ‫خەیاڵی شاعیر وەك سوپەرمانێك هەر بەئاسمانەوەیە‬ ‫پرسیار دەكات و دەڵێت‪(( :‬ئەرێ باڵندە بەئاسمانەوە چیت‬ ‫پێ دەڵێ))‪ .‬هەمیشە خوێنەری وردبین و هۆشیار پەی بەوە‬ ‫دەبات‪ ،‬هەتاكو شاعیر زیاتر بگەڕێت گومانی زیاتری لەال‬ ‫گەاڵڵە دەبێت‪ ،‬كە گومانیشی لەال گەاڵڵە بوو‪،‬‬ ‫گومانەكانیش بەسەر یەكەوە كەڵە كە دەبن و لە‬ ‫‪94‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.