Shin

Page 49

‫گیانە " با "شت فێر كردووە رۆژێ دەجار‬ ‫تەنورەكەم هەڵداتەوە و‬ ‫كاڵوەكەم لەسەر بفڕێنێ ‪.‬‬ ‫كەرستەی سەرەكی نووسینی شیعری جاویدانی هەڵزنانی‬ ‫وشەی جوانە بەبااڵی فانتازیاوە‪ .‬لەم شیعرانەی نیگار‬ ‫ناردیشدا حەزێكی گەورەی هەڵفڕین هەیە‪ ،‬بەباڵی‬ ‫كۆترەكانی بەرائەت هەڵدەفڕن‪ .‬لەپشتی ئەم شیعرانەشەوە‬ ‫عەشقێكی گەورە بوونی هەیە‪ ،‬كە عەشقی پیاوە‪ .‬شاعیر بە‬ ‫خەیاڵی هێندە ناسك شیعری نووسیوە‪ ،‬زێدەگۆیی نییە كە‬ ‫بڵێم ‪ :‬شیعری نیگار نادر لە پەڕی گوڵ و باڵی پەپوولە‬ ‫دەچێت‪ .‬هەر بۆیە دەگەینە ئەو واقیعەی كە عەقڵی شاعیر‬ ‫بەتەنیا ناتوانێت شیعر درووست بكات‪ ،‬بەڵكو سەیری‬ ‫كردەكانی دەكات و دەبێتە سەركاری كردەكە كاتێك كە‬ ‫شیعر دەنووسی‪ .‬ئەگەر بچینە ناو ناخی ئەم كۆپلە شیعرەیە‬ ‫دەبینین هێزێكی گەورەیی ئێرۆتیكا هەیە‪ .‬ئەم هێزی‬ ‫ئێرۆتیكایەش ئاوێتە بووە بە وردە كارییەكانی رۆژانە و‬ ‫نهێنییەكانی حاڵەتی ئێرۆتیكا ‪.‬‬

‫‪49‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.