Shin

Page 34

‫زمانی شاعیر ئاوێتەی رۆحی شاعیرە‪ ،‬تەنانەت باكگراوندە‬ ‫فرە ڕەهەندەكان و وێنە فرە ئیستاتیكییەكان لە خەونە‬ ‫فانتازیاكانی شاعیرەوە دێنە وجوود‪ ،‬وجوودێك كە زۆر جار‬ ‫بەرهەمێكی كاڵ و سادەی لێ دیەكەوێتەوە‪ ،‬دەرناچێت لەو‬ ‫یاسایەی كە زمان بەسەری چەسپاندووە‪ ،‬پێوەندی (زمانی‬ ‫شاعیر) و (پەیامی شیعر) پەیوەستبوونێكی رۆحییە‪ ،‬ئەوەتە‬ ‫ئەدۆنیس وەها بۆچوونی دەوروژێنێت‪( :‬زمانی ئاسایی‪،‬‬ ‫زمانی روون كردنەوەیە‪ ،‬لێ زمانی شیعر‪ ،‬زمانی ئاماژەیە‪،‬‬ ‫شیعر ئەو شتانە دەڵێت كە بە زمانی ئاسایی ناگوترێت‪).‬‬ ‫شاعیر تەنیا ئەو كاتە دەتوانێت داهێنان بكات‪ ،‬كاتێ لەسەر‬ ‫ئایدیالیستییەكاندا‪ ،‬بەرامبەر لۆژیكی سانتمانتالیزمی‬ ‫جاویدانی وەستاو لەسەر پشتی نۆستالیژیای واقیعێكی تاڵ‪" ،‬‬ ‫بەزمانی شیعر " واقیعێكی شیرین لە مەملەكەتی‬ ‫شیعرییەتدا بینا بكات‪ .‬پێویستە شاعیرگەلی ئێمە بزانن‬ ‫زۆربەی دەقە ئەدەبییە بااڵكانی جیهان زادەی مەعریفەن و‬ ‫تاكو ئەو سنوورە دوورە پەراوێزی ئیلهامن‪ .‬پاراوبوونی‬ ‫زمانی نووسین و راخستنی بەرماڵی فانتازیا بەرەو ڕووگەی‬ ‫حەقیقەتێكی پڕ لە وەهم‪ ،‬حەتمەن رەهەندگەلێكی لێوڕێژ لە‬ ‫واقیعە تاڵەكانی خورافاتێكی شیرین دەسازێنێ‪ ،‬ئەم‬ ‫‪34‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.