ژماره ( )1749چوارشه‌ممه 2018/4/11
hawlatikltur@gmail.com
کلتور
13
ناوه‌ندى غه‌زه‌لنووس باشترینه‌کانى ساڵى بۆ شانۆ دیاریکرد ن���اوهن���دى غ��هزهل��ن��ووس ،ب��ۆ ساڵى چ��وارهم له‌سه‌ر یه‌ک و وه‌ک نه‌ریتێکى سااڵنه ،خهاڵتى باشترین ئه‌کته‌رى کچ و باشترین ئه‌کته‌رى ک��وڕ و باشترین ده‌رهێنه‌رى به‌خشییه دوو شانۆکارى کچ و کوڕ و ده‌رهێنه‌رێک. ره‌وه‌ز حه‌مه ساڵح ،به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى غه‌زه‌لنووس به راگه‌یاند »ئێمه سااڵنه ئ��هم فێستیڤاڵه رێکده‌خه‌ین و ئه‌مساڵیش بۆ ساڵى چواره‌م له‌سه‌ر یه‌که به‌رده‌وامین ،له فێستیڤاڵه‌که‌دا باشترین ئه‌کته‌رى کوڕ و باشترین ئه‌کته‌رى کچ و باشترین ده‌رهێنه‌رى دیارى ده‌کرێت و خهاڵت ده‌کرێت». س���هب���ارهت چ��ۆن��ی��ی��هت��ى دی��اری��ک��ردن��ى
خهاڵتهکانى ن��اوهن��دى غه‌زه‌لنووس بۆ شانۆکاری-ساڵ ( )٢٠١٨بهمشێوهیه بوو: باشترین ئه‌کته‌رى کچ :شنیا هۆشیار له شانۆیى پرته‌قاڵى خوێن. باشترین ئه‌کته‌رى کوڕ :گۆران نامیق له شانۆیى خاڵه ڤانیا. باشترین ده‌رهێنه‌ر :ڕاڤیار ن��هوزاد له شانۆیى پرته‌قاڵى خوێن.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت :شانازى به‌وه ده‌که‌م یه‌کێکم له عاشقه گه‌وره‌کانى سه‌ده‌ى بیست
هیوا غفور شێخ پاڵەوانی
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ناوێکى دی��ارو شاعیرێکى گرنگ له مێژووى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا ،خۆرێک به ئاسمانى وێژه‌ى کوردییه‌وه ،شاعیرێکى عیرفانى و سۆفییهکى بێده‌نگ ،ئه‌و کاتێک ده‌دوێ���ت هێنده به‌ئارامى و به‌شه‌رمه‌وه دهئاخافێت ،ده‌ب��ێ��ت گوێیه‌کانت ببه‌یته
براوەکانی شانۆ لە ناوەندی غەزەلنوس ساڵى چواره‌م
باشترینه‌کان و کاره‌کانیان ،ره‌وه‌ز وتى «هه‌موو ساڵێک باشترینه‌کان به‌شێوه‌ى راپ��رس��ى ل��هن��ێ��وان 20ب��ۆ 30که‌سانى ئه‌کادیمى ده‌بێت که هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کارى شانۆیی ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌کان ده‌که‌ن له چوارچێوه‌ى ئه‌و کارانه‌ى که لەو ساڵه‌دا نمایشکراون».
نزیکى ،تا وته‌کانى ببیستیت. کتێبى (رووب��هڕوو له‌گه‌ڵ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) کتێبێکى قه‌باره مامناوه‌نده‌و (شه‌مێران سلێمان) له‌گه‌ڵى سازداوه .لهکتێبهدا ،له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ،باسى ژیانى منداڵى و نوێگه‌رى له‌شیعرى کوردى و گروپى روانگه‌و چیرۆکى دروستبوونى ئه‌و گرووپه ده‌کات .هه‌روه‌ک باس له سه‌ره‌تاى هه‌وڵه‌کانى خۆى ده‌کات بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ى شیعرى کوردى و ده‌ڵێن که ده‌چوومه کۆڕێکهوه شیعرێک بخوێنمه‌وه،
ده‌ی��ان وت قسه‌ى ق��ۆڕ ئه‌مه ک��هى شیعره. له‌باره‌ى عیشق و خۆشه‌ویستیشه‌وه جیاواز له‌خه‌ڵکى تر بووه ،جگه‌له‌وه‌ى هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات تائێستا شیعرێکی نه‌نوسیوه ،شیعرى عاشقانهبێت و بۆ کچێکی نه‌نووسیبێت، ده‌شڵێت من کاتى خۆى له‌یه‌ککاتدا عاشقى دوو کچ بووم و هه‌ردووکیانم خۆشده‌ویست، ش��ان��ازى ب��ه‌وه ده‌ک���هم یه‌کێکم ل��ه عاشقه گه‌وره‌کانى سه‌ده‌ى بیست له‌باره‌ى شیعرى بۆنه‌و شیعر بۆ سه‌رکرده‌کانیشه‌وه وتویهتى شیعرم بۆ هیچ بۆنه‌و که‌سایه‌تییه‌ک نه‌وتوه تا لێى په‌شیمانم .له‌باره‌ى خوێندنهوهشهوه ده‌ڵ��ێ��ت ئیتر م��ن ب��ۆ ئ���ه‌وه ل��هدای��ک��ب��ووم، بخوێنمه‌وه‌و ببم به شاعیر. له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له ساڵى 1949له شارۆچکه‌ى کفرى له دایکبووه ،له‌ماڵێکدا چاوى بەدنیا هه‌ڵهێناوه که بنه‌ماڵه‌یه‌کى ئایینپهروهرو رۆشنبیربوونه ،هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌گشتی و له‌سه‌ره‌تای قۆناغی سه‌ره‌تاییدا له‌ماڵی خۆیاندا عاشقی وات��او سۆز‌و ریتمی وشه‌ی جوان ب��ووه ،ش��هوان ماڵیان پڕ له ده‌روێش و شێخ و مه‌ال بووه ،کۆڕى زیکرو هه‌لهه‌له‌ى ده‌رویش و کتێب خوێندنه‌وه به‌ستراوه ،له‌و سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نه‌وه ئاشناى کتێب گه‌لێکى وه‌ک (ق��ورئ��ان و چ��ی��رۆک��ى پێغه‌مبه‌ران و مهسنهوییهکانى ج��هالل��هدی��ن��ى رۆم��ى و دی��وان��ى ح��اف��زى ش��ی��رازى و بووستان و گوڵستانى سه‌عدى شیرازى و فهریدهدینى عهتارو دیوانى شاعیره کوردییه‌کان بووه. ئ��هو ل��هوب��اره‌ی��ه‌وه ده‌ڵ��ێ��ت «ب��هڕاس��ت��ى من قه‌رزارى باوکمم ،چونکه کتێبێکى زۆرى له کتێخانهکهیدا هه‌بوو ،ده‌مخوێنده‌وه« ئ���هو ورده ورده ،ب��ه ئ��ی��ل��ه��ام وه‌رگ��رت��ن ل��ه کتێبخانه‌که‌ى ب��اوک��ى ده‌س��ت��ده‌ک��ات به‌خوێندنه‌وه‌و روو له دنیاى شیعر‌و نووسین ده‌کات ،له‌باره‌ى باڵوبوونهوهى یه‌که‌م شیعرى خۆشى ده‌ڵێت »واب��زان��م له ژم��اره هه‌شتى کۆوارى رزگارى بوو که له سلێمانى ده‌ره‌چوو، یه‌که‌م شیعرم ب��اڵوب��ووی��ه‌وه .ئ��هو شیعره هه‌م ده‌قێکى شیعرى بوو ،هه‌م بانگه‌وازێک بوو ،که ئیتر کۆتایی بهشیعرى کۆن بێت و به‌شێوازێکى نوێ بنوسین». هه‌روه‌ها دەربارەی یه‌که‌مین شیعری درێژی ن���وێ ،له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵ���ێ ک��ه شیعری (ئه‌م کوولهکانه ئه‌شکێنم ،چوار هه‌ڵبه‌ست لهڕۆژمێری رێبوارێکی م��ان��دوودا ،بۆ ئه‌و رۆژه‌ی هالی ده‌کشێ ،ئه‌مه دوا هه‌ڵبه‌ستم نییه ،گۆرانی پاشه‌ڕۆژ یا به‌یاننامه‌ی شاعیره شێته‌که) که له‌سه‌ره‌تاو کۆتایی حه‌فتاکاندا ب��اڵوک��راون��هت��ه‌وه ،ن��م��وون��هی ئ��هو شیعره درێژانهن. ت��ا س��اڵ��ى حه‌فتاکان له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له کفرى ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر به‌ماڵه‌وه ده‌چنه که‌رکوک ئه‌و ده‌ڵێت «ته‌قریبه‌ن تاکۆتایی
ساڵى حه‌فتاکان له‌شارى کفرى بووین ،ئیتر کفریمان به‌جێهێشت و چوین بۆ که‌رکوک، له‌وێ زیاتر ئاشناى خوێندنه‌وه بووم ،له 16-15 ساڵى ،دیوانى بهدرشاکر سه‌یاب ،عبدولوه‌هاب بهیاتیم دهخ��وێ��ن��ده‌وه ،ئیتر من بۆ ئه‌وه له‌دایکبووم ،بخوێنمه‌وه‌و ببم به‌شاعیر، دوات���ر رووم ک��رده ب��هغ��دا‌و لهچایخانهى په‌رله‌مانیش ،زۆرب���هى نوسه‌رانى ک��وردم له‌وێ ناسى ،وه‌ک حسێن عارف ،بورهان قانع، ره‌فیق سابیر ،کاکه‌ى فه‌الح ،محەمەدى مه‌ال که‌ریم ،مارف خه‌زنه‌دار ،ئیحسان فواد..هتد. ل��ه حه‌فتاکانى س���هدهى راب�����ردوودا دوو گرووپى شیعرى نوێگه‌رى له‌مێژووى ئه‌ده‌بى ک��وردی��دا سه‌ریهه‌ڵدا ،یه‌که‌میان گرووپى روانگه که شێرکۆ بێکه‌س و حسێن عارف و چه‌ند شاعیرێکى تر رابه‌رایه‌تییان ده‌کرد، دووه‌میان گروپى کفرى ،که له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و فه‌رهاد شاکهلى ،رابه‌رایه‌تییان ده‌کرد. سه‌باره‌ت بهچیرۆکى راگه‌یاندنى به‌یاننامه‌ى گ���رووپ���ى ش��ی��ع��رى ک��ف��رى ،به‌مشێوه‌یه چیرۆکه‌که‌ى ده‌گێڕێته‌وه «کۆنگره‌ى یه‌کێتى نووسه‌رانى کورد بوو له‌ساڵى 1971ئێمه بانگ نه‌کراین و وتیان نابێت هیچ بخوێننه‌وه‌و کراینه ده‌ره‌وه ،ک��ه زانیمان وای��ه م��ن و فه‌رهاد شاکهلى ،بازمان دایه سه‌ر شانۆکه‌و مایکرۆفۆنهکهمان داگیرکردو که‌وتینه شیعر خوێندنه‌وه ،دواتر من و فه‌رهاد به‌یاننامه‌ى گروپى کفری-که‌رکوک مان ده‌رکردو ئیمزامان کرد 100 ،نوسخهیهکمان باڵوکرده‌وه ،واته من و فه‌رهاد شاکهلى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌مان نوسی و به‌رپرسین لهناوهڕۆکهکهى». ل��هب��ارهى ناکۆکییه‌کانی گرووپى روانگه‌و گ��رووپ��ى ک��ف��رى ،له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵێت «ئێمه له بهیاننامهکهماندا خه‌تێکى راست و چه‌پمان به‌سه‌ر کلتورى کوردی‌دا هێناوه، به‌اڵم ئه‌وان پشتگیرى کلتورى کوردى ده‌که‌ن. ئێمه ئاماده‌نه‌بووین نه شیعرى موناسه‌به بڵێین ،نه شیعر به‌سه‌ر گه‌وره‌کانى کورددا بڵێین ،به‌اڵم ئه‌وان ئه‌و شیعرانه‌یان ده‌وت .من که ده‌چوومه کۆڕێکهوه شیعرێک بخوێنمه‌وه، ده‌ی��ان وت قسه‌ى ق��ۆڕ ئه‌مه ک��هى شیعره، چونکه نهباسى سه‌رکرده‌یه‌کى کوردهکات نه الیهنێک ،نهکێشى هه‌یه و نه سه‌روا» ئ��هو شاعیره‌ى که رۆژان��ێ��ک گاڵته‌یان به شیعره‌کانى ک���ردووه‌و ب��هزۆر له کۆڕه‌کان کردوویانه‌ته ده‌ره‌وه تا شیعر نه‌خوێنێته‌وه، ئێستا ش��ی��ع��ره‌ک��ان��ى ب��هزم��ان��ى ع��ه‌ره‌ب��ى، فه‌ڕه‌نسى ،فارسى ،سویدى ،هۆڵندى ،ئه‌ڵمانى، ئه‌مریکى ،تورکى به‌شێوه‌ى کتێب و هه‌روه‌ها له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان ،به‌و زمانه جیاوازانه باڵوکراونه‌ته‌وه. له‌باره‌ى ره‌خنه‌ى کوردى له‌م سه‌رده‌دا ،شاعیر راى وایه تا ئێستا رهخنهگرێگى جدى وامان نیه که به‌بێ الیهنى ده‌قێک هه‌ڵبسه‌نگێنێت
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت «ئێمه رهخنهگرێکمان نییه له ئاستى ره‌خنه‌گرانى عێراقیدا بێت. ره‌خنه‌گر ده‌بێت سێ چ��وار زم��ان بزانێت ئاگادارى قوتابخانه شیعرییه‌کان بێت ،به‌اڵم ره‌خنه‌گرانى ئێمه زۆرب��هی��ان ی��هک زمان ده‌زانن» له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ،شاعیر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌ک��ات ،ل��هدواى راپه‌ڕینه‌وه له‌ساڵى ،1992 تا ساڵى 2000له شیعر نووسین ده‌وه‌ستێت، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت «رۆژێکیان له بنکه‌ى رووناکبیرى که‌رکوک بووم لهکۆڕێکى شیعر خوێندنه‌وه هه‌بوو ،هه‌ستمکرد هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ى خوێندرانه‌وه ههموویى له یه‌ک ده‌چوون ،ئه‌وه‌ى خۆشم له‌وانه‌ى پێشووترم ده‌چ��وو ،بۆیه بڕیارمدا تا ساڵى 2000هیچ نه‌نووسم» له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ،هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات له ژیانى شاعیرى خۆى له‌هیچ شعرێکى په‌شیمان نیه که وتوویه‌تى و ده‌ڵێت «شیعرم بۆ هیچ بۆنه‌و که‌سایه‌تییه‌ک نه‌وتوه تا لێى په‌شیمانم، له‌به‌ر ئ��ه‌وه ئاماده‌م سه‌رجه‌م شیعره‌کانم بخهمهمه نێو دیوانهکانمهوه« عیشق و خۆشه‌ویستى ل��ه ژی��ان��ى له‌تیف هه‌ڵمه‌تدا ،چه‌مکێکى عیرفانى و عیشقێکى راسته‌قینه‌یه ،هه‌موو شیعره عاشقانه‌و دڵدارییهکانى ،کچێک له پشتییه‌وه بووه، جارى واش هه‌بووه ،له‌یه‌ککاتدا دوو کچى خۆشویستوه‌و عاشقى دوو که‌س بووه .له‌باره‌ى عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ڵێت «تائێستا شیعرێکم نه‌نوسیوه ،شیعرى عاشقانه بێت و بۆ کچێک نه‌بێت .من کاتى خۆى له‌یه‌ککاتدا عاشقى دوو ک��چ ب���ووم و ه��هردووک��ی��ان��م خۆشده‌ویست .تائێستاش عاشقم ،کاتێک له عیشق که‌وتم شیعر نانووسم .شیعری عاشقانهشم ب��ۆ ه��اوس��هرهک��هم زۆره ،ئه‌و نزیکه‌ى 20س��اڵ��ه گورچیله‌ى نه‌خۆشه، ده‌ی��ان جار به‌درێژایی شه‌و به دیارییه‌وه دانیشتووم ،جگه‌له‌وه‌ش ئێمه شه‌ش منداڵمان مردووه ،به‌الى ئه‌وه‌وه زۆر که‌سه‌ره ،من دڵى ده‌ده‌مه‌وه .من شانازى به‌وه ده‌که‌م یه‌کێکم له عاشقه گه‌وره‌کانى سه‌ده‌ى بیست». له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له ژیانى خۆیدا ئه‌وه‌ى زۆر لێى ده‌ترسێت ،سواربوونى فڕۆکه‌یه ،به‌هۆى ئ��هو ترسهشهوه چه‌ندینجار بانگهێشتى ده‌ره‌وه‌ى واڵت کراوه به‌اڵم نه‌چووه ،ئه‌و هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات هه‌ر ئه‌و نه‌بووه که له‌فڕۆکه ترساوه ،به‌ڵکو هێمنى شاعیریش زۆر له ئۆتۆمبێل ترساوه ،ئه‌و ده‌ڵێت «مامۆستا هێمن زۆر له ئۆتۆمبێل ده‌ترسا ،جارى وا هه‌بووه که له‌شه‌قامى ره‌شید له به‌غدا ده‌په‌ڕینه‌وه، ئه‌و هه‌تا یه‌ک ئۆتۆمبێل دیاربوایه حه‌زى ن��هدهک��رد بپه‌ڕێته‌وه ،هه‌ندێکجار ب��هزۆر ده‌ستمان ده‌گرت ده‌مان په‌ڕانده‌وه ،ده‌یوت به‌خوا زۆر لهماشێن ده‌ترسم».