سيندرۆمی ده‌م سووتان

Page 1

‫‪ ‬‬ ‫‪ ‬‬

‫سيندرۆمی ده‌م سووتان‬ ‫سيندرۆمی ده‌م سووتان بارێکی به ئازار‌و بێزارکاره ھه‌ندێ جار به ھه‌ستکردن به داخ‬ ‫بوونی زمان‪ ،‬لێوه‌کان‪ ،‬يان سه‌رتاپای ده‌م وه‌سف ده‌کرێت‪ .‬ھه‌رچه‌نده ئه‌م سيندرۆمه ده‌شێت‬ ‫له ھه‌موو که‌سێک ڕووبدات‪ ،‬زۆربه‌ی جار له که‌سانی ته‌مه‌نی ناوه‌ڕاست يان ژنانی‬ ‫به‌ته‌مه‌ن رووده‌دات‪.‬‬ ‫ئه‌م سيندرۆمه ھه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ جه‌ند باريکی ددانی يان پزيشکيی تردا رووده‌دات‪ ،‬ھه‌ر‬ ‫له که‌ميی خۆراک و له‌سوڕی مانگانه وه‌ستانه‌وه بۆ ده‌م‪-‬ووشکيی و ئهلهرجی )ھهستياری‪،‬‬ ‫حهساسييهت(‪ .‬به‌اڵم په‌يوه‌ندی نێوان ئه‌مانه نادياره‪ ،‬ھۆکاری راسته‌قينه‌ی ئه‌م سيندرۆمه‬ ‫ھه‌ميشه ناتوانريت بزانرێت چييه به‌دڵنياييه‌وه‪.‬‬

‫نيشانه‌کانی‬ ‫ھه‌ستکردن به سووتانی ناوده‌م به مامناوهنديی يان به توندی سهرهکيترين نيشانه‌کانی ئه‌م‬ ‫سيندرۆمهيه و ده‌شێت بۆ ماوه‌ی جه‌ند مانگێک يان چه‌ند سالێک دريژه بکێشێت‪ .‬زۆربه‌ی‬ ‫خه‌ڵکی‪ ،‬ھه‌ستکردن به ده‌م سووتان له دره‌نگانی به‌يانيدا دهستپيدهکات‪ ،‬ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی له‬ ‫ئيواراندا‪ ،‬و ھه‌ندێ جار شه‌وان کۆتايی پێدێت‪ .‬ھه‌ندێکی تر ھه‌ست به ئازارێکی‬ ‫به‌رده‌وامی که‌م ده‌که‌ن؛ ئه‌وانی تر ئازارهکهيان دێت و ده‌ڕوات‪ .‬دوودڵيی و خهمۆکيی زۆره‬ ‫له که‌سانی ئه‌م سيندرۆمه و له‌وانه‌يه ئه‌مانه‌ش به ھۆی ئازاره دريژخايهنهکهوه بێت‪.‬‬ ‫نيشانه‌کانی تر له‌وانه‌يه ئه‌مانه‌ش بێت‪:‬‬ ‫سڕبوونی نوکی زمان‬ ‫تامی ده‌م تاڵ ده‌بێت‬ ‫ده‌م ووشک يان نارهحهتيی‬

‫ھۆکاره‌کانی‬ ‫ھه‌ندێ ھۆکاری ئهگهريی ئه‌م سيندرۆمه‪ ،‬له‌وانه‌يه‪:‬‬ ‫برينداربوونی ئه‌و ده‌مارانه‌ی که کۆنتڕۆڵی ئازار و تام ده‌که‌ن‬ ‫گۆڕانی ھۆرمۆنيی‬ ‫‪1 ‬‬ ‫‪ ‬‬


‫‪ ‬‬ ‫‪ ‬‬

‫وشکيی ده‌م‪ ،‬له‌وانه‌يه به‌ھۆی چه‌ند ده‌رمانێکه‌وه ڕووبدات يان به‌ھۆی ناڕێکيی وه‌کو‬ ‫سيندرۆمی شۆگرن يان نه‌خۆشيی شه‌کره‬ ‫که‌ميی )به‌د( خۆراکيی‬ ‫کهڕوويی ده‌می‪ ،‬ھه‌وکردنێکی کهڕوويی ناوده‌مه‬ ‫ترشی ھه‌ڵھێنانه‌وه‬ ‫تاقمی ددانيی ناجێگير يان يان ھهستياريی بۆ جۆری که‌ره‌سته‌ی تاقمه‌که‬ ‫دوودڵيی و خهمۆکيی‬

‫له‌ھه‌ندێ خه‌ڵکدا‪ ،‬ئه‌م سيندرۆمه له‌وانه‌يه زياتر له ھۆکارێکی ھه‌بێت‪ .‬به‌اڵم بۆ زۆربه‌ی‪،‬‬ ‫ھۆکاری راسته‌قينه‌ی ئه‌م نه‌خۆشييه نازانرێت‪.‬‬

‫دۆزينه‌وه‌ی نه‌خۆشييه‌که‬ ‫جاوخشان به مێژووی پزيشکييت‪ ،‬پشکنينی ته‌واوه‌تی ناوده‌م‪ ،‬و له‌گه‌ڵ پشکنينی پزيشکيی‬ ‫گشتی له‌وانه‌يه ھۆی ئه‌م سيندرۆمه بدۆزرێته‌وه‪ .‬شيکاری نه‌خۆشيی بۆ ئه‌م سيندرۆمه‪:‬‬ ‫پشکنينی خوێن بۆ ھه‌وکردن‪ ،‬که‌م خۆراکيی‪ ،‬و ئه‌و ناڕێکييانهی په‌يوه‌نديان به ئه‌م‬ ‫سيندرۆمهوه ھه‌يه وه‌کو نه‌خۆشيی شه‌کره‪ ،‬يان نه‌خۆشيی په‌ريزاد‬ ‫سوابی ده‌م بۆ که‌ڕووی ناودههم‬ ‫پشکنينی ھهستياريی بۆ تاقمی ددان‪ ،‬ھه‌ندێ خواردن‪ ،‬يان ئه‌و مادانه‌ی تر که له‌وانه‌يه ھۆی‬ ‫ئه‌م سيندرۆمه بێت‪.‬‬

‫چاره‌سه‌ر‬ ‫چاره‌سه‌ری ئه‌م سيندرۆمه ده‌که‌وێته سه‌ر پێداويستييه‌کانی خودی که‌سی خۆت‪ .‬به‌نده له‌سه‌ر‬ ‫ھۆی نيشانه‌کانی ئه‌م سيندرۆمه‪ ،‬چاره‌سه‌ره‌کان ده‌کرێن‪:‬‬ ‫چاککردننی يان گۆڕينی تاقمی ددانی خراپ‬ ‫‪2 ‬‬ ‫‪ ‬‬


‫‪ ‬‬ ‫‪ ‬‬

‫چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشيی وه‌کو نهخۆسيی شه‌کره‪ ،‬سيندرۆمی شۆگرن‪ ،‬يان کێشه‌ی ڕژێنی‬ ‫پهريزاده بۆ جاکبونی ئه‌م سيندرۆمه‬ ‫ئامۆژگاريکردن بۆ به‌کارھێنانی ئه‌و جۆره خواردن و ده‌رمانانه که پێکھاتهکانيان ئه‌و‬ ‫جۆره ڤيتامين و مادانهيان تێدايه که له‌وانه‌يه له‌ش مرۆڤه‌که کورتی ھه‌بێت‬ ‫دهستھهلگرتن له‌و ده‌رمانه‌ی که له‌وانه‌يه ھۆکاری ئه‌م سيندرۆمه بێت‬ ‫چاره‌سه‌رکردنی ده‌م وشکيی‬ ‫چاره‌سه‌رکردنی ھه‌وکردنی که‌ڕووی ناوده‌م‬ ‫يارمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و يازاره بده که له‌ئه‌نجامی زيان به ده‌مارێکه‌وه ڕووی داوه‬ ‫چاره‌سه‌رکردنی دوودڵيی و خهمۆکيی‬ ‫کاتێک ھيچ ھۆکارێکی ئه‌م نه‌خۆشييه نه‌دۆزرايه‌وه‪ ،‬چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ی ئه‌کاته ده‌بێت‬ ‫ئاڕاسته‌ی نێشانه‌کانی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌که‌ی که‌مببێته‌وه‬ ‫ده‌توانيت ئه‌م بايه‌خه گرنگانه‌ی الی خواره‌وه جێبه‌جێ بکه‌يت که يارمه‌تی‬ ‫ھێورکردنه‌وه‌ی ئازاره‌که‌ت ده‌دات‪:‬‬ ‫زوو زوو ئاو له‌ده‌م‪-‬وه‌ردان‬ ‫مژينی پارچه سه‌ھۆل‬ ‫دوورکه‌وتنه‌وه له که‌ره‌سته زيانبهخشهکانی وه‌کو خواردنی گه‌رم و تيژ؛ ئه‌و ده‌م‬ ‫تێوهردهرانهی که کھوليان تێدايه؛ ئه‌و به‌رھه‌مانه‌ی که ترشيان تێدايه وه‌کو شه‌ربه‌ت و‬ ‫ميوه‌ی ترشدار‬ ‫بنێشتی بێ شه‌کر بجو‬ ‫ددانه‌کانت و تاقمهکهت به سۆده‌ی چێشت و ئاو بشۆ‬ ‫دووربکه‌ره‌وه له به‌رھه‌می کھوليی و تووتنيی‬ ‫قسه له‌گه‌ڵ پزيشکی ددانه‌که‌ت و پزيشکی گشتييهکهی خۆت بکه ده‌رباره‌ی ئه‌و‬ ‫ھه‌نگاوانه‌ی که له‌وانه‌ن ببنه ھۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی که په‌يوه‌نديان به‌م‬ ‫نه‌خۆشييه‌وه ھه‌يه‬ ‫‪3 ‬‬ ‫‪ ‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.