ئازار ڕەنگی نییە هیوا ڕەنگی نییە وەک منداڵدانی ژن ئاسامن نزاکان قووت دەدات هیچ هیوایەک نییە هەور ڕێڕەوی با بگۆڕێ * ژنانی وەک من قسە دەزانن ئیرت وشە لە گەروویان نامێنێتەوە الیان پەسەندتر بێ قووتی بدەن ! ژنانی وەک من کە زللەیان لێ دەدرێ دەتوانن وەاڵم بدەنەوە لە تووڕەییدا دەلەرزن بەاڵم داینامرکێننەوە وەک شێرێک لە قەفەسدا ژنانی وەک من ئازادی دروست دەکەن *
مەرام ئەملەسڕی ژنە شاعیری سوری لە ساڵی ۱۹٦۲ لە الزقیە لە دایک بووە .لە ساڵی ۱۹۸٤دا ئەدەبی ئینگلیزیی خوێندووە ،بە یارمەتیی براکانی یەکەم دیوانی لە ساڵی ١٩٨٢دا دەرکردووە ئێستا لە فەڕەنسا دەژی. لە الیەن زوربەی نووسەرانی عەرەب و ڕۆژئاوایی ئاماژە بە نووسینەکانی کراوە .کتێبەکانی بە زمانەکانی فەڕەنسی ،ئیسپانی ،ئەڵامنی، ئینگلیزی و تورکی باڵو کراونەتەوە.
چۆن هەڵیواسم میوەم بە دارەکانتەوە؟ بە لقەکانتەوە گوڵەکانم؟ من تەنیا بووم و هەر واش دەبم... وەک درەختێک یاخی بووبێ لە ئاگر و لە با * لە شەکر و هەنگوین دروست نەبووە لە ماندوویەتی و خەم و لە یادەوەری و خەونەکان، لە دڵڕەقی و وشکی لە گیا و ئاو شێلراو بە گومان و ترس دڵی کونکراو بە فیشەکی یەک بە دوای یەکی نائومێدی *
یاریدەدەری سەرپەرشتیار :بڕوا بەرزنجی ستاف :پێشەوا محەمەد ..شااڵو حەبیبە
لەسەر دیواری حەوشەی قوتابخانەکە بە پەنجەی قوتابییە بچووکەکان وشەی سەربەستیم بە تەباشیری سپی نووسی لەسەر دیواری مێژوو سەربەستی ناوی ئەوانی بە خوێن نووسی ! * ژنەکە گوتی: ڕەنگە خۆشەویستی هێشتا چاوەڕێ بێ چەترێ لەژێر کورسی، کتێبێ لەسەر شوێنی دانیشنت ژنێک وای داناوە کە دێت ! * مەڕوانە بۆ ئەو شوێنەی شین بووەتەوە، نە بۆ ئەو برینەی لە دڵمدا بەرز دەبێتەوە ! مەڕوانە بۆ ئەو چرچانەی خەریکە دەوری چاوم هەڵدەکۆڵن نە بۆ ئەو مووە سپییانەی کە لەسەرمدا دەڕوێن تەنیا بڕوانە ڕۆحم گیای بەهاری تازەیە ! * لە پەنجەرەکەمەوە ماڵێک دەبینم وەک ماڵەکەم برینەکانی دەشارێتەوە وەک برینەکانی ماڵەکەی من نهێنییەکانی دەشارێتەوە وەک نهێنییەکانی ماڵەکەی من !
مێژووی دڵم فیشەک دەینووسێتەوە www.chawdernews.com
مەرام ئەملەسڕی و .لە عەرەبییەوە :نیگا عەزیز
دوور مەڕۆ لە نزیکم مبێنەرەوە جنۆکە کەڵبەکانی درێژن ! ڕەنگە ژنێ بێ ژنێکی جوان لە منت بفڕێنێ ! لە نزیکم مبێنەرەوە دوور مەڕۆ جنۆکە کەڵبەکانی درێژن ڕەنگە پیاوێ بێ پیاوێکی باش من لە تۆ بفڕێنێ *
کەڵکی چییە؟ ڕووتبوونەوەی ڕۆح ئاوا لەبەردەم ئەوەی ،کە نابینێ ! *