1
پێڕست ٣
دە خاڵی گرینگ لەسەر زمان بۆ زمانی فینلەندی گرینگە؟
٤
بۆ زمانی دایکی گرینگە؟
٤
زمانی منداڵ چۆن گەشە دەکا؟
٥
دایک و باوک چۆن دەتوانن یارمەتی بە گەشەکردنی زمانی فینلەندی بدەن؟
٦
دایک و باوک چۆن دەتوانن یارمەتی بە گەشەکردنی زمانی دایکی بدەن؟
٧
لە قوتابخانە چۆن یارمەتی بە گەشەکردنی زمانی فینلەندی دەدرێ؟
٧
لە قوتابخانە چۆن یارمەتی بە گەشەکردنی زمانی دایکی دەدرێ؟
٨
چۆن شارەزاییی زمانی فینلەندی هەڵدەسەنگێندرێ؟
٨
چۆن شارەزاییی زمانی دایکی هەڵدەسەنگێندرێ؟
٩
دە خاڵی گرینگ لەبارەی زمان ______________________________________________________________________________
''دە خاڵی گرینگ لەبارەی زمان'' ڕێنمایەکە لەسەر فێربوون و خوێندن بۆ ئەو مندااڵنەی لە قوتابخانەی نۆرماڵیی تورکو ،زمانی فینلەندی وەکوو زمانی دووهەم دەخوێنن. 2
ئەو ڕێنمایە بۆ هەموو قوتابییانی قوتابخانەی نۆرماڵیی تورکو و دایک و باوکانیان ئامادە کراوە .ئەو ڕێنمایە هەروەها بۆ هەموو ئەو خوێنەرانەی ،کە بە شێوەیەک دڵبەندییان بە زمان و فێربوونی زمان هەیە ،بەکەڵکە. هیوای کاتێکی خۆشی خوێندنەوەتان بۆ دەخوازین، گرووپی کاریی خوێندکاریی زمانی فینلەندی وەکوو زمانی دووهەم ،قوتابخانەی نۆرماڵیی تورکو
دە خاڵی گرینگ لەبارەی زمان ______________________________________________________________________________
بۆ زمانی فینلەندی گرینگە؟ بە زمانی فینلەندی منداڵ... .1 .2 .3 .4
بیر دەکاتەوە و فێربوونی خۆی هەڵدەسەنگێنێ. شتەکان بەبیر دەسپێرێ. کتێبەدەرسییەکان ،کتێبەکانی تر ،گۆڤار و تێکستەکانی میدیا دەخوێنێتەوە. لە دەرسەکان و فێرکاریی قوتابخانە تێدەگا. 3
.5بەشداری دە دەرسەکاندا دەکا و بە وتووێژ و نووسینەوە بیروڕای خۆی دەردەبڕێ. .6خەریکی سەرگەرمی دەبێ. .7دۆست و هەڤاڵ بۆ خۆی دەگرێ. .8دەتوانێ شوێنی خوێندنی بەردەوام و یان پیشەیەک بۆ خۆی وەدەست بهێنێ. .9دەتوانێ لەشوێنێکی کار دابمەزرێ. .10دەتوانێ لە کۆمەڵگای فینلەندی بە هاوسەنگی وەکوو هەموو کەسێکی تر ئیش و کاروباری خۆی بەڕێوە بەرێت.
بۆ زمانی دایکی گرینگە؟ منداڵ بە زمانی دایکی... .1بیر دەکاتەوە و شت فێر دەبێ. .2کتێب ،گۆڤار و تێکستی ئینتێرنێتی دەخوێنێتەوە و هەروەها پەیجۆری و بەدواداچوونی میدیاکان دەکا. .3شتەکان وەبیر دەهێنێتەوە. .4کایە بە زمان دەکا و بەشێوەیەکی داهێنەرانە کەڵکی لێ وەردەگرێ. .5هەستەکانی خۆی دەردەبڕی و لێیان تێدەگا. .6کەسایەتیی خۆی دروست دەکا و دەیپارێزێ. .7دەگەڵ بنەماڵە و خزم و کەسی خۆی کار دەکا. .8دۆست و برادەر پەیدا دەکا. .9دەرفەت و ئیمکانی زیاتر بۆ خوێندن و کار وەدەستهێنان پەیدا دەکا. .10دەگەڵ کۆمەڵگای هاوزمانی خۆی لە فینلەند و لە شوێنەکانی تری دنیا پێوەندیی دەبێ و دەبێتە بەشێک لەوان.
زمانی منداڵ چۆن گەشە دەکا؟ .1ئەگەر منداڵ بە دوو زمان قسە بکا ،هەردووکیان گەشە دەکەن ،ئەگەر پشتگرییان لێ بکردرێ. .2منداڵ زمان فێر دەبێ ،کاتێک کە بیبیسێ و بەکاری بهێنێ. .3زمانی منداڵ بە الساییکردنەوە گەشە دەکا. .4منداڵ هەمیشە لە زمان زیاتر لەوە تێدەگا ،کە دەتوانێ بەرهەمی بهێنێ. .5پێش تەمەنی قوتابخانە ،منداڵ دەتوانێ زیاتر لە ١٠٠٠٠وشەی زمانی دایکی لە گەنجینەی وشەییی خۆیدا هەبێ. .6پێش تەمەنی قوتابخانە ،منداڵ دەتوانێ ڕستەگەلی چەندالیەنە بەرهەم بهێنێ و کەڵک لە شیوازە بنەڕەتییەکانی تایبەت بە زمان وەرگرێ. .7پێش تەمەنی قوتابخانە ،منداڵ فێری تێگەیشتن لە ڕستەی دوور و درێژ و زمانی بیردۆزەیی و ئیدراکی دەبێ. .8لە تەمەنی قوتابخانەدا زمانی منداڵ بەتایبەت بە خوێندنەوە گەشە دەکا. .9بە ڕاهێنانی چەندالیەنە دە منداڵدا نموونەی چاالکیی زمانی بەدی دێ ،کە ئەو دەتوانێ لە بارودۆخە جۆراوجۆرەکانی کەڵک وەرگرتن لە زمان ،بەکاریان بهێنێ. .10گەشەی زمان بەدرێژاییی ژیان بەردەوامە.
4
دایک و باوک چۆن دەتوانن یارمەتی بە گەشەکردنی زمانی فینلەندی بدەن؟ ئێوە یارمەتی بە فێربوونی زمانی فینلەندی دەدەن ،کاتێک کە ... .1منداڵەکەتان دەبەنە شوێن و یان بارودۆخێک ،کە منداڵەکە لەواندا گوێی لە زمانی فینلەندی دەبێ. .2خۆتان بەشێوەیەکی پێداگرانە دەگەڵ منداڵەکەتان بە زمانی دایکیی خۆتان قسە دەکەن ،تەنانەت ئەوکاتەش ،کە منداڵەکەتان بە زمانی فینلەندی واڵمتان دەداتەوە. .3بە منداڵەکەتان نیشان دەدەن ،کە بۆچی فێربوونی زمانی فینلەندی گرینگە و لەودا ئەنگێزە بۆ فێربوونی ئەو پێک دەهێنن. .4بەشێوەیەکی چاالکانە بەشداری لە دەرسخوێندنی منداڵەکەتان دەکەن. .5بەوە ڕازی نابن ،کە منداڵەکەتان تەنیا زمانی ڕۆژانەی فینلەندی بزانێ ،بەڵکو ئەو هان دەدەن بۆ فێربوونی زمانێکی دژوارتر ،کە لە دەرسەجۆراوجۆرەکاندا تووشیان دەبێ. .6بۆ منداڵەکەتان شی دەکەنەوە ،کە زمان گوێگرتن ،قسەکردن ،خوێندنەوە ،نووسینەوە و لە هەمووی ئەوانە تێگەیشتنە. .7بە منداڵەکەتان نیشان دەدەن ،کە فێربوونی زمان پێویستیی بە کات و زەحمەتێکی درێژخایەن هەیە. .8منداڵەکەتان هان دەدەن ،کە بە زمانی فینلەندی بخوێنێتەوە و بنووسێتەوە. .9دەرفەتی ئەوە بۆ منداڵەکەتان دەڕەخسێنن ،کە زمانی فینلەندی بەکار بهێنێ ،بۆ وێنە لە کاتی سەرگەرمییەکان و لە میدیا جۆراوجۆرەکان. .10بە مندالەکەتان نیشان دەدەن ،کە فرەزمانیبوون دەوڵەمەندی و بەهرەیە.
5
دایک و باوک چۆن دەتوانن یارمەتی بە گەشەکردنی زمانی دایکی بدەن؟ ئێوە یارمەتیی گەشەکردنی زمانی دایکی دەکەن ،کاتێک کە...
.1 .2 .3 .4 .5 .6
دەگەڵ منداڵەکەتان هەر لە کاتی لە دایکبوون و تەنانەت پێش ئەویش بە زمانی خۆتان قسە دەکەن. ناوی زۆر بابەت و شتان بۆ منداڵەکەتان بە زمانی دایکیی خۆتان دەڵێن. لەسەر بابەت جۆراوجۆرەکان دەگەڵ منداڵەکەی خۆتان قسان دەکەن و وشە بۆ ئەزموونەکانی منداڵەکەتان دادەنێن. کایە و بازی دەگەڵ مندالەکەی خۆتان دەکەن و داستان و چیرۆکی بۆ دەخوێننەوە و بۆی دەڵێن. کتێب و ماتێریال بە زمانی خۆتان دەدەن بە منداڵەکەتان و یان بۆی وەردەگرن.
منداڵەکەتان تامەزرۆ دەکەن بۆ نووسینی پەیامی بچووک ،نووسینی یادداشتەکانی ڕۆژانە ،نامە و داستان. .7میدیا و ڕاگەیاندنەکانی زمانی دایکیی خۆتان دەگەڵ منداڵەکەتان بەکار دەهێنن. .8منداڵەکەتان بۆ بارودۆخ و شوێنگەلێک دەبەن ،کە لەواندا زمانی دایکی بەکار دەهێندرێ. .9منداڵەکەتان هان دەدەن ،کە بەشداری لە کالسەکانی زمانی دایکی بکات. .10ئێوە شانازی بە زمانی دایکیی خۆتان دەکەن و نیشان دەدەن ،کە چۆن بەکاری دەهێنن.
لە قوتابخانە چۆن یارمەتی بە گەشەکردنی زمانی فینلەندی دەدرێ؟ .1زمانی فینلەندی لە هەموو دەرسەکان و لە هەموو بارودۆخێکی قوتابخانەدا و هەر لە کتێبی ئەلفوبێی پۆلی یەکەم بەوالوە فێر دەکردرێ. .2لە هەموو وانەکاندا بۆچوونی منداڵی فرەزمان سەبارەت بە فێربوونی زمان ،لەبەرچاو دەگیرێ. .3زمان بە شێوەی ڕاهێنانێکی سیستێماتیک دەخوێندرێ. .4لە کاتی پێویستدا منداڵەکە یارمەتیی دەرسی بە زمانی فینلەندی و بە زمانی دایکیی خۆی پێ دەدرێ. .5لە وتنەوەی وانەکاندا لە شێوازەکانی جۆراوجۆر و چەندالیەنەی کاری گرووپی ،کە یارمەتی بە قوتابی دەدەن بتوانێ ئەو مەبەستەی دەیخوێنێ بیهێنێتە بەرچاو و بە باشی لێی تێ بگا ،کەڵک وەردەگیرێ .چاو، گوێ ،دەست و قاچیش هەمووکات دەگەڵن و کەڵکیان لێ وەردەگیرێ. .6خوێندنەوە لە ڕێگەی خوێندنەوە و نووسینەوە لە ڕێگەی نووسینەوە فێر دەکردرێ. .7دووپاتکردنەو و پێداچوونەوەی ئەو شتەی لە قوتابخانە فێری دەبن ،فێر بوون وەگەڕ دەخا ،هەربۆیە منداڵ مەشقی ماڵی پێ دەدرێ. .8لە قوتابخانە منداڵەکە نموونەیەکی زۆر فێر دەبێ ،کە چۆن زمان لە بارودۆخ و ژینگەی جیاواز بەکار دەهێندرێ. .9لە قوتابخانە یارمەتی بە شوێندانەریی بەرابەر و پێوەندیگرتن بە زمانی فینلەندی دەدرێ و هەموو لە یەکتر زمان فێر دەبن. .10ئامانجی فێربوونی زمانی فینلەندی ئەوەیە ،کە شارەزاییی زمان دەرفەتی وەدیهاتنی ئاواتەکانی قوتابی بڕەخسێنێ.
6
لە قوتابخانە چۆن یارمەتی بە گەشەکردنی زمانی دایکی دەدرێ؟ .1لە قوتابخانە فرەزمانیبوون بایخی بۆ دادەندرێ و یارمەتیی پێ دەکردرێ. .2لە چوارچێوەی قوتابخانەدا فرەزمانیبوون بۆ وێنە لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخستراو لە الیەن قوتابخانەوە ،لە پۆستێرە جۆراوجۆرەکاندا و لەو کتێبابەی لە کتێبخانە دەدۆزرێنەوە دێتە بەرچاو. .3مامۆستایان یارمەتی دەدەن ،کە لە فرەزمانیبوون و لە کولتوورە جیاوازەکان تێبگەین. .4لە قوتابخانە هەوڵ دەدەرێ بە پێی دەرفەت و ئیمکان فێرکاری بە زمانی دایکی ڕێک بخسترێ و منداڵەکان هان دەدرێن ،کە لە دەرسی زمانی دایکیدا بەشداری بکەن. .5مامۆستای فێرکاری بە زمانی دایکی منداڵەکە بە زمانی دایکیی خۆی هان دەدا دەرس بخوێنێ و هەوڵ دەدا کە ویست و ئیشتیای خوێندن لەودا زیاد بکا. .6مامۆستای فێرکاری بە زمانی دایکی یارمەتیی قوتابی دەدا ،کە لە ناوەرۆکی دەرسەکان تێ بگا. .7مامۆستای فێرکاری بە زمانی دایکی وەکوو وەرگێڕ و موتەرجیمێکی هەستەکانە. .8مامۆستای فێرکاری بە زمانی دایکی لە بابەتی هاوکاریی نێوان ماڵ و قوتابخانە ،هەر دوو الیەنەکە یارمەتی دەدا. .9لە کاتی دەرس وتنەوەدا بە پێی دەرفەت و ئیمکان ،هەوڵ دەدرێ کەڵک لە زمانی دایکیی قوتابی وەربگیرێ. .10فێربوون هاوکات بە چەندین زمان ڕوو دەدا.
چۆن شارەزاییی زمانی فینلەندی هەڵدەسەنگێندرێ؟ .1هەڵسەنگاندن بە گشتی لە سەر بنەمای ئەو پێوەرانەیە ،کە بەکارهێندراون( .چواچێوەی سەرچاوەی ئوڕووپایی) .2هەڵسەنگاندن یارمەتی بە گەشەی شارەزاییی زمان دەدا و هاندەرە. .3قوتابی بە بەردەوامی لەسەر گەشەی شارەزاییی زمان تێبینی وسەرنج وەردەگرێ. .4هەموو بەشەکانی شارەزاییی زمان(خوێندنەوە ،نووسینەوە ،گوێگرتن ،قسەکردن و تێگەیشتن) هەڵدەسەنگێندرێن. .5شێوازەکانی هەڵسەنگاندن جۆراوجۆرن (زارەکی ،بە نمرە ،خۆهەڵسەنگاندن ،بە نووسراوە). .6هەڵسەنگاندن نیشان دەدا ،کە منداڵەکە تا ئێستا چی فێر بووە و لە درێژەدا دەبێ چی فێر بێ. .7لە چاوپێکەوتن بۆ گفتگۆ لەسەر چۆنیەتیی گەشەی منداڵەکە هەروەها شارەزاییی زمانی فینلەندی و گەشەی ئەو هەڵدەسەنگێندرێ. .8هەڵسەنگاندن یارمەتی بە قوتابی دەدا ،کە بۆچوونێکی ڕاستەقینەی لەسەر شارەزاییی زمانی خۆی هەبێ. .9هەڵسەنگاندن بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێ. .10لە کۆتاییهاتنی پۆلی ٩ی ناوەندی ،هەڵسەنگاندنی کۆتایی ،کە لەسەر پێوانەکانی سەراسەریی واڵت بنیات نراوە بەڕێوە دەچێ ،کە لەودا هەم ناوەرۆکی کورسەکان و هەم شارەزاییی زمان هەڵدەسەنگێندرێن.
چۆن شارەزاییی زمانی دایکی هەڵدەسەنگێندرێ؟ .1بۆ هەڵسەنگاندنی شارەزاییی زمانی دایکی لە شێوازی جۆراوجۆر کەڵک وەردەگیرێ. 7
.2سەرنج دەدرێتە ئەوە ،کە ئایا منداڵەکە توانیویەتی ئەو ئامانجانە ،کە لە گەاڵڵەی فێرکاریی زمانی دایکیدا باسیان لێکراوە وەدەستیان بهێنێ. .3هەڵسەنگاندن تاکەکەسییە و بەشێوەیەکی گونجاوە. .4هەڵسەنگاندن تێگەیشتنی مامۆستا و قوتابی لە یەکتر بەرەوپێش دەبا. .5دەگەڵ هەڵسەنگاندنەکەدامامۆستا پێشینەی زمانی و کولتووری ،خوێندنی پێشتری زمانی دایکی و بەشداری لە فێربوونی ئەو لەبەر چاو دەگرێ. .6هەڵسەنگاندن ،خۆهەڵسەنگاندن ،هەڵسەنگاندنی شێوەی ئیش کردن لە پۆل و هەروەها هەڵسەنگاندنی زانیاری و شارەزایی دەخۆدا دەگرێتەوە. .7بە یارمەتی وەرگرتن لە پووشەی نموونەی کار واتە پۆرتفۆلیۆ ،تەواوی ئەو کارانەی ،کە قوتابی لە خوێندنی زمانی دایکیدا بەرهەمی هێناون ،کۆ دەکرێنەوە .پۆرتفۆلیۆ بەشێکە لە خۆهەڵسەنگاندنی قوتابی و بەڵگە و دۆکومێنتێکە بۆ دایک و باوکی ئەو ،کە بە یارمەتی ئەو بە دایک و باوکی قوتابی زانین و بایخداربوونی زمانی دایکی نیشان دەدرێ. .8هەڵسەنگاندنی پۆلی خوێندن لە چەندین شێوەی کاری و کردەوە پێک دێت .چاالکبوونی قوتابی، ئەنگێزەداربوونی ئەو و هەروەها زەیندانی ئەو لە کاتی دەرس وتنەوەی مامۆستا ،بناغەکانی هەڵسەنگاندنی ئیشکردنی قوتابین. .9تاقیکارییەکانی جۆراوجۆر ،کە بۆ ڕەوتی ناسینەوە و دیاریکردن،ڕەوتی بەدیهاتن و گوورانی زانیاری و یان چۆنیەتیی لەسەریەک دروستبوونی زانیاری ئەنجام دەدرێن ،شێوازێکی باشن بۆ هەڵسەنگاندنی بەوردی و دەقیقی لێزانین و شارەزاییی قوتابی .بە یارمەتیی تاقیکارییەکان قوتابییەکان ئامانجێکی ئاشکرا لە خوێندنی داهاتووی خۆیان پەیدا دەکەن و بەو شێوەیەش ئەنگێزە و خواستێکی زیاتر بۆ فێربوون وەدەست دەهێنن. .10نمرەی دەرسی زمانی دایکی وەکوو کارنامەیەکی لکاو بە کارنامەی ڕەسمی و ئەو پەڕی لە کۆتاییی پۆلی ٩هەمی ناوەندی دەدرێتەوە قوتابی.
8
دەرکراوەی:
گرووپی کاریی خوێندکاریی فینلەندی وەکوو زمانی دووهەم لە قوتابخانەی نۆرماڵیی تورکو
وێنەکان:
Roosa Haukijärvi, 2014 Pirjo Lammila-Räisänen, 2014
9