کۆ هەواڵەکانی مانگی یەکی ٠٢٠٢
کۆهەواڵی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی کرێکارانی جیهان
سەکۆی هـــەواڵی کرێــــکاریـــــی
WNS
Worker’s News Stage
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی بۆ؟
ئەمڕۆ لەهەر کات زیاتر لە سەرتاسەری جیهاندا ناڕەزایەتی ،تورەیی ،کینە و ڕقێکی بێوێنە و بەجۆشهاتوو دژ بە سەرمایەداری، سیستمی سەرتاپای دژە و سەرکوتگەری دامودەزگا مرۆڤەکانی ،نادادپەروەریی ،نایەکسانی، بێدەربەستی ،و مۆراڵی پڕ لە فێڵ و گاڵتەجاڕیی بەرامبەر ژیانی خەڵک هەیە. ئاگاداربوون لە هەواڵی بارودۆخ و هەلومەرجی کار و ژیانی هاوچینەکانمان لە جیهان بایەخی بێئەندازەی خۆی لە بەئاگابوون و هۆشیارکردنەوەی کرێکاران و هەڵسوڕاوان و ڕابەرانی بزووتنەوەکە بە بارودۆخی یەکتر و سوود وەرگرن لە ئەزموون و هەڵەکانی بزووتنەکە هەیە. سەرباری پێکهێنانی زەمینەی پەیوەندی و هاوئاهەنگی ڕابەرانی کرێکاریی و سۆسیالیستی لەگەڵ یەکتر. ئەم کۆهەواڵە ئەیەوێت هەوڵێک بێت لە ڕاستای پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بزووتنەوەکە لە ئێستادا دەرگیریەتی. ئێمە لێرەوە بانگەوازی سەرجەم کرێکاران ،هەلسوڕاوان و ڕابەرانی کرێکاریی و سۆسیالیستی ئەکەین ئەم باڵوکراوەیە لە ئاستێکی بەرینی کۆمەاڵیەتی ،کۆڕو کۆمەڵە و ئەڵقەکانی خۆیاندا باڵو بکەنەوە. سەکۆی هەواڵی کرێکاریی خۆڕاییە و لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت ئەتوانن هەر هەفتە جارێک دایبەزێنن.
ژمارەیەک کرێکاری کێڵگەیەکی نەوت لە کازاخستان دەستیاندایە مانگرتن
کازاخستان ::زیاد لە ٠٦کرێکاری کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی ئەکتۆبی لە باکوری ڕۆژئاوای کازاخساتان لە ٩٢ی جەنیوەری ٩٦٩٢لە پێناو زیادکردنی مووچەی مانگانە دەستیان دایە مانگرتن .مووچەی مانگانەی کرێکاران ٢٠٦دۆالرە لە مانگێکدا و ڕایانگەیاند ئەو بڕە چیتر بەشیان ناکات ،ماوەی سااڵنێکە نەگۆڕاوە لە کاتێکدا نرخی تەواوی کەلوپەل وپێداویستییەکانی ژیان چەند بەرابەر زیادیان کردووە. کرێکاران لە مانگی مارسی ٩٦٩٦ەوە ناڕەزایەتییان بەو بڕە کەمەی مووچە دەربڕیوە بەاڵم بەڕێوەبەرایەتی کار تا ئێستا داخوازی کرێکارانیان پشتگوێ خستووە ،هەربۆیە دەستیاندایە مانگرتن. ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی هەفتە یەک لەمەوبەر کرێکارانی کێڵگەیەکی تری نەوت لە کۆکژیدە Kokzhideبۆ هەمان داخوازی دەستیان دابووە مانگرتن .مانگرتنەکانی کرێکارانی نەوت لە کازاخستانی دەوڵەمەند بە کیڵگەکانی ئەو سامانە مێژوویەکی هەیە .لە مانگرتنە گەورەکانی ساڵی ٩٦٢٢ی باشووری ڕۆژئاوا ٢٠کرێکار کەوتنە بەر شااڵوو تەقەی دەزگای سەرکوتگەری پۆلیس و گیانیان لەدەستدا
قوربانیانی ناسەالمەتی شوێنی کار جۆرجیا ::لە ئەنجامی لێچوونی نایترۆجینی شل لە کۆمپانیایەکی پەلەوەریی لە باکوری ڕۆژئاوای جۆرجیا(گەینسڤیڵ) لە ڕۆژی ٩٢ی جەنیوەری ٩٦٩٢النی کەم شەش کرێکار گیانیان لەدەستدا و یانزەی تریش بە خێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. کارگەی Prime Pak Foodsلەگەڵ کۆمپانیای Foundation Food Group یەکیگرتووە و تایبەتە بە لەتوپەتکردنی مریشک و جیاکردنەوەی بەشەکانی،و ڕەوانەکردنی بۆ چێشتخانەو کۆگاکان .بەهۆی تێکشکانی بۆری نایترۆجین لێچوونی ژەهراوی ڕوویداوە و بۆتە گیانلەدەستدانی شەش کرێکار و برینداربوونی چەند کرێکاری ترو کرێکارانی فریاگوزاریی. ئەگەرچی بەرپرسانی حکومیی هیچ زانیاری لەسەر پێشێلکردنەکانی سەالمەتی کار ڕاناگەیەنن وئەڵێن مەرجەکانی پێشێل نەکردووە بەاڵم لە تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان باس لەوە ئەکەن لە مێژووی ڕابردووی ٢٦ساڵەی کۆمپانیاکەدا تا ئێستا چوار جار پێشێلی مەرجەکانی سەالمەتی کار کراون.
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
کرێکارانی ئاو
ژمارە ()١
فێبریوەری ٠٢٠١
الپەڕە ٠
کرێکارانی هێڵی کەنەدا هەڕەشەی مانگرتنی ٧٩کاتژمێری ئەکەن
و وزەی جۆرجیا
جۆرجیا٩٢ ::ی جەنیوەری ٩٦٩٢ مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیایەکی ئاو و وزە لە جۆرجیا نزیک بە ٠٦٦ کرێکاری کۆمپانیای ئاو و وزەی جۆرجیا ماوەی پێنج ڕۆژە لە تبلیسی بەردەوامن لە مانگرتن بۆ زیادکردنی کرێ ،مۆڵەتی مووچەپێدراو،بیمەی تەندروستی بۆ سەرجەم کرێکاران. بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا هەڕەشەی لەسەرکاردەرکردنی لە کرێکاران کردووە و تا ئێستا ئامادە نین وەاڵمی ئەرێنی بە داخوازییەکان بدەنەوە. دەستپێشکەری بە مانگرتنەکە شوفێروکرێکارانی بەشی چاکردنەوەی بارهەڵگرە گوێزەرەوە گەورەکان خاوەنکار پیکردووە. دەستی ڕایگەیاندووە ":ئەگەر دڵیان بە کارەکە خۆش نییە ،با بگەڕینەوە ماڵەوە ،ئێمە خانەنشینکراەکان ئەهێنیەوە سەرکار کە ئامادەن بە هەموو شێوەیەک کاربکەن". یەکێتی کرێکاریی Akaki Gvalia ڕایگەیاند ":کرێکاران تا ئێستا بە ئەندازەی پێویست پێکەوە یەکگرتوو نین و ژمارەیەکیان خوازیارن بچنەوە سەرکار و ژمارەیەکیشیان هێشتا بەردەوامن لە مانگرتن". کۆمپانیا بەڕێوەبەرایەتی سیانزەیان کە ڕایگەیاندووە وەرنەگرێتەوە (هەموویان ڕێکخەرانی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکەن). کرێکاران سوورن لە سەر دەرنەکردنی هیچ کرێکارێک .کۆمپانیای ناوبراو ئاو بۆ ٠٢٦هەزار یەکە (ماڵ، شوێنیکار) لە تبلیسی پایتەخت دابین ئەکات.
کەنەدا٦٦ ::ی جەنیوەری ، ٩٦٩٢بەهۆی سازان و ڕێکنەکەوتن لەسەر چەند خاڵ ،بە تایبەت کرێی کار، مۆڵەتی نەخۆشی ،ماوەی گرێبەست ،کرێکارانی هێڵی کەنەدا کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی خێرا ڕایانگەیاند کە لە ماوەی ٧٩سەعاتدا مانگرتن ڕائەگەیەنن .ستیفانی سمث سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی خزمەتگوزاری و حکومی B.C. Government and Service Employees' Unionرایگەیاند کە " ئەندامەکانمان خوازیاری قەرەبووکردنەوەیەکی دادپەروەرانەن ،دەرماڵەی نەخۆشی ،و ڕێزگرتن لە الیەن خاوەنکارەوە بۆ ئەو هەموو خزمەتگوزاریانەی لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەشیان کرد. ماوەی چەند ڕۆژێکە گفتوگۆکان لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا و نوێنەرایەتی کرێکاران دەستیان پێکردووە ،دانیشتنی ئەمڕۆ ٦٦جەنیوەری ٩٦٩٢شکستی هێنا لەسەر ئەو خااڵنەی سەرەوە و بڕیار وایە سبەینێ خولێکی تر گفتوگۆ دەست پێبکاتەوە .لە کاتی سەرنەگرتنی گفتوگۆکان کرێکاران بۆ ماوەی ٧٩ سەعات لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست ئەدەنە مانگرتن. هەروەها ستیفانی ڕایگەیاند ":ئەوەی کرێکارانی ئێمە خواستیانە گرێبەستێکی عادیالنەیە .ئێمە ئەزانین مێزی گفتوگۆ باشترین ڕێگایە و ئێمە بە تەواویی ئامادەین هەر ساتێکی ئەو ٧٩کاتژمێرە بەکاربهێنین بۆ گەیشتن بەمە ،ئەگەر گفتوگۆکان بە هیچ دەرئەنجامێک نەگەیشتن ئەوا ئەندامەکانمان ئامادەن بۆ گرتنەبەری هەنگاوی دواتر"
کرێکارانی کۆریای باشوور پالنی مانگرتنیان هەیە! کۆریای باشوور ::کرێکارانی ڕێکخراو لە دووەمین گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی تایە لە کۆریای باشوور Kumho Tire Co.ڕایانگەیاند ":ئەگەر کۆمپانیا وەاڵمی ئەرێنی بە باشکردنی هەلومەرجی کارکردن و چونەسەری کرێ ،کارکردن بە سیستمی پاداشت ،نەداتەوە ئەوا لە مانگی داهاتووەوە دەست ئەدەنە مانگرتن" .کۆمپانیاکە لە ساڵی ٩٦٢٢ەوە تا ئێستا بەهیچ شێوەیەک مووچەی زیاد نەکردووە. جگە لەوەی کرێکاران پاداشتی دووساڵیان گەڕاندووەتەوە و تاکو ئێستا بە چەند بیمەی کۆمەاڵیەتی یەکجار نزم ڕازیبوون .ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای چینی Qingdao Doublestar Coلە ساڵی ٩٦٢٢ەوە پشکی %٠٠ی بە بڕی ٠٠٠،٦ملیار یەن(٠٧٢ملیۆن دۆالری ئەمریکی) لە کۆمپانیای کۆمهۆی کۆریی کڕیوە .سەرجەم کارگاکانی کۆمهۆ هەشت دانەن :سێ کارگە لە کۆریای باشوور ،سێ کارگە لە چین ،یەکێک لە ڤێنتام و ئەوی تریشیان لە ئەمریکایە.
داببینکردنی تەواوی پێداوسیتییەکانی کار بۆ سەرجەم کرێکاران بێ جیاوازیی
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
ژمارە ()١
الپەڕە ٣
فێبریوەری ٠٢٠١
داخستنی شەقامی ناوەندی شار لە الیەن کرێکارانی کارگەیەکی جلوبەرگ بەنگالدش ::ئەمڕۆ ٦٢ی جەنیوەری - ٩٦٩٢خۆپیشاندانی ٠٦٦کرێکاری کارگەیەکی بەرگدوورینی جینس لە بەنگالدش پاش ئەوەی خاوەنەکەی بێ ئاگادارکردنەوەی کرێکار و پێدانی مووچە و مافەکانیان دەرگاکانی کارگەی داخستووە و گوێزاویتەوە ناوچەیەکی تر. کرێکاران بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەقامی ناوەندی شاریان کۆنترۆڵ کرد و بۆ داواکردنی مافە دزراوەکانیان سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشا. ڕەدکردنەوەی ئۆردەرەکانی براندە جیهانییەکان لە ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی تەشەنەکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی دەیان کارگەی لەو واڵتە دووچاری مایەپووچی کردووەتەوە و کرێکاران بێ هیچ قەرەبووکردنەوەیەک ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە .بە پێی ڕاپۆرتی فۆربیس مێگاکۆگا و براندە بازرگانییەکانی وەک،The Children’s Place ،Ross Dress for Less ،Forever 21 ، Sears ... ،Top shop ،Kohl’sتاکو ئێستا بڕی ٠٦ملیار دۆالریان لە جلوبەرگی ئامادە و دووراو بە کارگاکانی بەنگالدش نەداوە .لە کاتی ڕێکارەکاندا ئەو ئۆردەرانەیان ڕەد کردووەتەوەو بوونەتە هۆکا ری داخستن و مایەپووچی دەیان کارگا و بێکاربوونی هەزارەها کرێکاری کارگاکانی جلوبەرگ.
مانگرتنی کرێکارانی تۆیۆتا بۆ نزیکەی سێ مانگ نمونەی یەکگرتوویەکی چینایەتی پۆاڵیینە!
هیندوستان٦٢ ::ی جەنیەوەری ،٩٦٩٢نزیک بە سێ مانگە کرێکارانی پیشەسازی ئوتومبیلی تۆیۆتا لە هیندوستان Toyota Kirloskar Motor دەستیان داوەتە مانگرتن .کارگاکە TMKسەر بە کۆمپانیای پیشەسازی بەرهەمهێنانی ئوتومبیلی تۆیۆتای یابانییە ،کەوتۆتە باشووری واڵتەکەو بەهەمی ئوتومبیلەکانی ئینۆڤا ،فۆرچنەر و کامری بەرهەم ئەهێنێت .ژمارەی کرێکارانی کارگا نزیکەی ٦٠٦٦کرێکار ئەبن. لە ٢ی نۆڤەمبەری ساڵی پارەوە دژ بە بارودۆخی ناهەموار و هاوپشتیکردن لە هاوکارێکیان دەستیان داوەتە مانگرتن .خوازیارن ڕابەرێکی کرێکاری و ئەمین سندوقی یەکێتی کرێکارانی TKMEUکە نزیک بە ٦٠٠٦ئەندامی هەیە بگەڕێتەوە سەرکار. ئومیش گۆدا ئالور Umesh Gowda Alurپاش کۆبوونەی لەگەڵ کرێکاران بە نوێنەرایەتیان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە هەلومەرجی سەختی کارکردن ڕووئەکاتە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا بەاڵم ئەوان بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکان کاری ڕائەگرن و لەسەرکار دەری ئەکەن .یەکێتی کرێکار هەمان ڕۆژ بانگەوازی ئەندامەکانی ئەکات بۆ دەستهەڵگرتن لە کار و خێمە هەڵدان لەبەردەم کارگا .پاش چاالکی یەکێتی کرێکاران بە وتنەوەی چەندەها دروشم دژ بە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا کە کرێکاران وەک کۆیلە وێنا ئەکات ،ڕۆژی دواتر کارگاکە بۆ تێکشکاندنی ڕیزی یەکگرتووی کرێکاران و بە بیانووی ڕێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرگاکانی خۆی دائەخات. هەردووال لە الیەن وەزارتی کارەوە بانگەواز ئەکرێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ،بەالم ناگەنە هیچ ڕێکەوتنێک .لەو کاتە کارگاکە کە موڵکی یابانە داخراوە و کرێکاران ئامادە نین تا هێنانەدی داخوازییەکانیان بچنەوە سەرکار. لە ٢٩ی جەنیوەری ٩٦٩٢بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا بانگەوازی لە کرێکاران کرد بێنەوە سەرکار ،و بۆ تێکشاکانی یەکگرتوویی کرێکاران ژمارەیەک خانەنشینی هێناوەتە سەرکار ،و مەرجی گەڕاندنەوەی کرێکارانی بە بەشدارینەکردنی لە هیچ جۆرە چاالکییەکی ڕێکخراوەیی کە ببێتە هۆکاری ڕاوەستاندنی پرۆسەی بەرهەمهێنان بەستووەتەوە .ئەگەرچی قسەکەری فەرمی کۆمپانیا ڕایگەیاندووە کە هەزار کرێکار هاتوونەتەوە سەرکار بەاڵم کرێکاران ئەڵێن بەرێوەبەرایەتی ڕاستگۆ نییەو ئامانج لێی تێکشکانی ورەو یەکگرتووی ئێمەیە و تەنها ٠٦٦-٦٦٦کرێکار هێنراونەتە سەرکار. درێژەکێشانی ئەم مانگرتنە بۆ زیاتر لە سێ مانگ نمونەیەکی بەهێزی یەکگرتووی کرێکارانە بۆ پشتنەکردن لە یەکتر ،و نیشانەی یەکگرتوویەکی چینایەتیی پۆاڵیینە بۆ بەدەستخستنی خواستە ڕەواکانیان.
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
هیندوستان ::پاش سێ هەفتە لە مانگرتن بۆ چەند داخوازی وەک دامەزراندنی کرێکارانی گرێبەست بە دائمی ،گەڕانەوەی مووچەی گلدراوەی ماوەی سێ مانگی ڕابردوو ،و زیادکردنی مووچە لەگەڵیدا.... ،هتد ئەمڕۆ ٦٢ی جەنیوەری ٩٦٩٢ کرێکارانی پاککەرەوەی NDMCلە نیو دەلهی پایتەختی هیندوستان کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێناو گەڕانەوە سەر کارەکانیان.
کرێکارانی تەندروستی بۆسنیا بۆسنیا٩٢ ::ی جەنیوەری ،٩٦٩٢ ماوەی چوار ڕۆژە کرێکارانی کەرتی دوای بۆسنیا تەندروستی چەند بۆ گردبوونەوەیان داواکارییەک ،ژمارەیەکیان لە بەردەم باڵەخانەی کانتۆنی هێرزەگۆڤینیا- نێرێتڤا خێمەیان هەڵداوە .کرێکاران کە لە یەکێتی سەربەخۆی کرێکارانی تەندروستی خۆیان ڕێکخستووە ،لە یەکێتییەکەوە سەرۆکی زاری ڕایانگەیاند ":مانگرتنەکان ڕاناوەستن ،و بە هەمووی تواناو وزەی خۆیەوە بەردەمییان ئەبێت ،ئێرە جێناهێڵین تا بانگمان ئەکەن بۆ سازان و ڕێکەوتن ،و سەرکەتووش ئەبین لە داواکاییەکانی خۆمان" .کرێکاران کە لە بەرەی پێشەوەی جەنگی کۆرۆنادان کرێ، چوونەسەری خوازیاری ڕێکەوتنی نوێی هەلومەرجەکانی کارکردن ،دیاریکردنی ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و خاوەن نەخۆشخانە تایبەتەکانن لە بەرامبەر مافەکانی کرێکاران.
ژمارە ()١
فێبریوەری ٠٢٠١
الپەڕە ٤
لە هەفتەی داهاتووەوە مانگرتنە سەرتاسەرییەکانی کرێکاران لە فەڕەنسا دەست پێئەکەن فەڕەنسا ::چەندین یەکێتی کرێکارییMNL ،UNL ،UNEF ،Solidaires ،FSU ، CGTو FIDLبە دەستەجەمعی ڕایانگەیاند لە هەفتەی داهاتووەوە (٠ی فێبریوەری )٩٦٩٢لە زۆربەی شوێنەکانی کار لە فەڕەنسا مانگرتنی گشتی و سەرتاسەری دەستپێئەکەن. مانگرتنەکان لە وەاڵمدانەوەی ئەو ڕێکارانەیە کە حکومەتی ماکرۆن بۆ بەگژداچوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایانگەیاندووە .ڕێکخراوەکان پێکەوە ڕایانگەیاند" پاکێجی هاندان شتێک نییە جگە لە کەمکردنەوەو بڕینی باج لەسەر دەوڵەمەندان" .بڕیاروایە لەم بارەیەوە ماکرۆن ڕۆژی دووشەممە لێدوانێک بدات .مانگرتنەکان ئەبنە داخستنی بەشێک لە بەندەرەکانی فەڕەنسا. مانگرتنەکان هاوکاتە لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی بڕیاری بەرتەسکردنەوەکانی لێخوڕینی ئەو بارهەڵگرانەی کە کێشیان لە ٧،٠تۆن زیاتر بێت. بە پێی ڕاگە یاندنی کۆنفیدراسیۆنی گشتی کار" :پاکێجی هاندان " دابڕاو نییە لە سیاسەتی کەمکردنەوەی پیشەکان ،فشارهێنان بۆ مووچەو کرێ و الوازکردنی پارێزگاریکردنی کۆمەاڵیەتی .ڕێکارەکان ژمارەیەکی زۆری دانیشتوان و بە تایبەت توێژی گەنجان ئەخاتە بارودۆخێکی ناجێگیر و هەژاریییەوە" " .لە ڕێکارەکاندا تەنها خۆیان براوە ئەبن ،ئەو کۆمپانیایانەی کە کەمتر کاریگەریییان لەسەر بووە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە سوودمەندتر ئەبن بەهۆی کەمکردنەوەی باج لەسەریان"
ناڕەزایەتی کرێکارانی غاز لە نیوپۆرت-بەریتانیا بەریتانیا٩٢::ی جەنیوەری ،٩٦٩٢دژ بە چەند ئاڵوگۆڕی نوێ لە گرێبەست کاری کار ژمارەیەک کرێکارانی غاز لە نیوپۆرت تاکو ئیستا بەردەوامن لە مانگرتن .یەکێتی کرێکاریی GMBڕایگەیاند سیاسەتی دەرکردن و دووبارە دامەزراندنەوەی کرێکاران بە تەواوی ژیانی کرێکارانی وێران کردووە. گرێبەستی نوێ کە لە الیەن کۆمپانیاوە داڕێژراوە کرێکاران ناچار ئەکات لە ساڵەکەدا سەرجەم ٢٠٠ سەعات کار بە خۆڕایی بکەن بێ وەرگرتنی هیچ مووچەیەک لە بەرامبەریدا ،جگە لە ئاڵوگۆڕ لە دەرماڵەی مۆڵەتی نەخۆشی و مافی مۆڵەت وەرگرتنی ئاسایی .بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا تەنها مۆڵەتی دوو مانگی داوە بە کرێکاران کە واژۆی گرێبەستە نوێیەکە بکەن ئەگینا لە دوای ئەو مۆڵەتە بێکار ئەکرێن. هەروەک پالنی بۆ داڕێژراوە لە الیەن یەکێتی کرێکارانەوە بڕیار وایە ڕۆژانی ٠و٧و٢ی مانگی فێبریوەری ناڕەزایەتی و مانگرتنی گەورەتری بەدوادا بێت .بڕیاری مانگرتن پاش ڕاپرسییەکی یەکێتی GMBبە کرێکاران دێت کە نوێنەرایەتی نۆ هەزار کرێکاری غاز ئەکات .لەو ڕاپرسیەدا %٢٢ی بەشداربووان دەنگیان بە بەڕێخستنی مانگرتن داوە.
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
ژمارە ()١
فێبریوەری ٠٢٠١
الپەڕە ٥
ناڕەزایەتی دژ بە بڕیاری قەدەغەی لەباربردنی منداڵ لە پۆڵەندا
پاش نزیک بە دوو هەفتە لە مانگرتن کرێکارانی ڕێکخراو سەرکەوتنیان بەدەستهێنا!
پۆڵندا ::پێئەچێت جارێکی تر شەپۆلی ناڕەزایەتی و توڕەیی خەڵک و بە تایبەت ژنان پۆڵەندا بهەژێنێتەوە .پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە یاسای قەدەغەی لە باربردنی منداڵ لە الیەن دادگای دەستوەرییەوە جارێکی تر دەنگی لەسەر درایەوە ،حزبی ڕاستڕەوی کاسۆلیکی دەسەاڵتدارە(پارتی یاسا و دادپەروەریی) و نفوزی خۆی لە بڕیارەکاندا ئەسەپێنێت ،لەبەرامبەر ئەم بڕیارەدا هەزاران ژن ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی خۆیان بەهەمان شێوەی ساڵی پێشتر دەربڕییەوە. یاسای قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ کاریگەری زۆری ئەبێت لە واڵتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ،و ڕێگا لەو ژنانەش ئەگرێت کە بەهۆکاری ئەگەری تێکچوونی کۆرپە بیانەوێت لەناوی بەرن .تەنها لە بارێکدا ڕێگای پێئەدرێت گەر ژنەکە مەترسی لەسەر ژیانی هەبێت ،یان دەرکەوت کۆرپەکە دەرئەنجامی پەالماردان و القەکردنی ژن بووە. هەزاران خۆپیشاندەر لە ڕۆژی ٩٧ی جەنیوەری ٩٦٩٢لەبەردەم دادگای دەستووری لە وارشۆی پایتەخت ناڕەزایەتییان بەو بڕیارە دەربڕی و لە چەند شارو شارۆچکەیەکی تریش هەمان ناڕەزایەتی بەرێوەچوو. هەروەها حزب و الیەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەسەاڵت پارتی یاسا و دەداپەرەوەیییان تاوانبارکرد کە دەستی هەیە لەو بڕیارەدا و ننفوزی خۆی لە دادگای دەستووری بەکارئەهێنێت. هەر هەمان ڕۆژ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی بڕیارەکەی کرد و ڕایگەیاند ":ئێمە هاوپشتی خۆمان لەگەڵ کچان و ژنانی پۆڵەندا ڕائەگەیەنین و بەشداری توڕەییان ئەکەین دژ بەم بڕیارە ستەمکارانەیە".
کرێکارانی پۆست و گەیاندن لە کۆریای باشوور کۆریای باشوور ::یەکێتی هاوپشتی کرێکارانی گەیاندنی بەستە(کەلوپەلی پێچراوی لە پاکەتکراو ) The Parcel Delivery Workers' Solidarity Unionڕایگەیاند دوای پێشێلکردنی چەند خاڵی ڕێکەوتنی ئەم دواییانە لە الیەن کۆمپانیاکانی لۆژستیکییەوە(گەیاندن) النی کەم ٩٢٦٦کرێکاری یەکێتییەکە ڕۆژی هەینی ٩٢ی جەنیوەری ٩٦٩٢لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دەست ئەدەنە مانگرتن .کرێکاران بۆ چەند کۆمپانیای گواستنەوەی گەورەی وەکLotte Global ، Hanjin Transportation Co. ،Logistics Co.و CJ Logistics Co.کار ئەکەن .سەرباری ئەوەی هەمان ڕۆژ ٩٠٠٦تریش لە بەشی خزمەتگوزاری پۆستی دەوڵەت ئامادە نین کە بەستە ئامادەکراوەکان ڕەوانەی شوێنەکان بکەن. هەلومەرجی کارکردن لە پۆست گەیاندن سەختەو تا ئێستا لە ساڵی پاردا بەهۆی شەکەتی و ماندووبوونی زۆرەوە بووتە گیانلەدەستدانی ٢٢کرێکاری کۆری .کارکردن بۆ ماوەی ٠٦سەعاتە لە هەفتەیەکدا ،بەاڵم کۆمپانیاکانی گەیاندن زۆر لەو کاتە زیاتر کار بە کرێکاران ئەکەن
ئەمریکا٩٠ ::ی جەنیوەری ،٩٦٩٢ پاش نزیک بە دوو هەفتە لە مانگرتن کرێکارانی ڕێکخراو سەرکەوتنیان بەدەستهێنا! نوێنەرایەتی کرێکاران دوای ناڕەزایەتی و مانگرتنی نزیک بە دوو هەفتەی کرێکاران لە لەگەڵ نیویۆرک برۆنکسی گەورەترین بەرێوەبەرایەتی مارکێتی Hunts Point Produce Marketسازان و گەیشتنە ڕێکەوتن سەری بردنە لەسەر هەقدەستەکانیان بە بڕی ٧٦سەنت لە سەعاتێکدا . کرێکاران لە یەکێتی کرێکاری teamsters local202خۆیان ڕێکخستووە. سەرەتا بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای بازرگانی هەنتسپۆینت کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گەورەترین هەموو دەستەبەرکردنی خواردەمەنی پێداویستییەکانی چێشتخانە و کۆگاکان لە نیویۆرک ڕازی نەبوون بە زیادکردنی هەقدەستەکان ،بەاڵم پاش چەند ڕۆژ ئامادەبوون کە بە بڕی ٦٩سەنت زیادی بکەن ،بەالم کرێکاران هەر سووربوون لە سەر زیادکردنی تا ڕاددەی یەک دۆالر بۆ هەر سەعاتێک. دواتر لەسەر زیادکردنی بە بڕی ٧٦سەنتر بۆ هەر سەعاتێک ڕێککەوتن.
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
ژمارە ()١
الپەڕە ٦
فێبریوەری ٠٢٠١
وەک زیندانییان! کرێکارانی چینی لە سربیا ،سکااڵی
چەوساندنەوەیان ئەکەن
سربیا ::دەیان کرێکاری چین کە لە کانەکانی مس لە سربیا کارئەکەن لە بارودۆخێکی یەکجار سەختدا کارو ژیان ئەکەن .بە تۆڕی میدیایی بەڵقانیان BIRNڕاگەیاندووە کە لە باوردۆخێکی تاقەتپڕوکێندا بۆ ماوەی دوانزە سەعات لە ڕۆژێکدا کارئەکەن ،تەنانەت بۆ ڕێگریکردن لە هاتووچۆکردنیان پاسپۆرتەکانیان لێسەندراوەتەوە(هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە پاسپۆرت لە کرێکارانی بیانی وەرئەگرنەوە). کرێکاران لە کۆمپانیای Zijin Mining Groupکارئەکەن کە سەر بە دەوڵەتی چینە و یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کانەکانی ئاڵتون و مس .لە ٢٠ی جەنیوەری ٩٦٩٢ناڕەزایەتیان لەبەردەم نوسینگەی کۆمپانیاکە لە شارۆچکەی Borکە زۆررینەی دانیشتوانەکەی کرێکارانی کۆمپانیاکەن بەڕێخستووە .بەڕێوەبەرانی Zijin Miningڕایانگەیاندووە کە گوایە کۆبوونەوەی کرێکاران بۆ بێبەشنەکردنیان بووە لە کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا بتوانن لە سەروبەندی ساڵی چینیدا بگەڕێنەوە ماڵەوە. بەاڵم تٶڕە ڕاپۆرتدەرەکەی بەڵقان زانیارییان پێگەیشتووە کە بارودۆخی کرێکاران یەکجار سەختە و لە چەند گرتە ڤیدیۆیەکدا ناڕەزایەتی و بێ جێوڕێی کرێکاران دەرئەخەن ،هەروەها پێیان وایە دەوڵەتی سربیاش بۆ تێکنەدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرمایەگوزارییەکی گەورەی وەک چین بێدەنگەیان لە پێشێلکردنە نێونەتەوەیییەکانی مافەکانی کرێکاران هەڵبژاردووە. ڕێکخراوێکی ناحکومی دژ بە بازرگانیکردنی مرۆڤ -ئاسترا ASTRAپێی وایە بارودۆخەکە پەیوەندی بە بازرگانیکردنی مرۆڤەوە هەبێت لە پێناو چەوساندنەوەیان لەسەرکار ،کە ماوەیەکە بووەتە دیاردەیەکی بەرچاو لەو واڵتە. هاتنەپێشەوەی کۆمپانیا چینییەکان بۆ هاوکاری کۆمپانیاکانی دەوڵەتی سربیا کە لە ژێر باری قەرزی زۆردا ئەیاننااڵند بووەتە هۆکاری کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر حکومەتی سربیا لە ساڵی ٩٦٢٢ەوە .بەاڵم ژمارەیەک توێژەر پێیان وایە هەموو ئەمانە لەسەر حسابی چەوساندنەوەی هێزی کار ،نەبوونی شەقافیەت لە سەرمایەگوزاری ،پێشێلکردنی پێوانە نێونەتەوەیییەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە ،و لە دواین هەنگاویشدا زیادبوونی جێ و ڕێی سیاسی چین لەو واڵتە بەڕێوە ئەچێت. گروپی کۆمپانیاکانی زیجین بە بڕی ٦٠٦ملیۆن دۆالر سەرمایەگوزاری کردووە و بە بەڵێندانی سەرمایەگوزاری زیاتر بە بڕی 9..1ملیار دۆالر لە ماوەی شەش ساڵی داهاتوودا بەالم بە مەرجی بردنی پشکی %٠٦پێی ناوەتە هاوکاریکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەتی سربیا.
کۆبوونەوەی کرێکارانی تەندروستی لە بۆستن ئەمریکا ::بڕیار وایە ئەمڕۆ ٩٠ی جەنیوەری ٩٦٩٢کرێکاران و کارمەندانی تەندروستی لە بۆستن لە مەیدانی جامایکا لە بەردەم نەخۆشخانەی Brigham & Women’s Faulkner Hospitalگردببنەوە لەپێناو سەرنجڕاکێشانی هاواڵتیان و بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە لەسەر سەختی هەلومەرجی کارکردن و نەبوونی پێداویستی گونجاو و کەمی ژمارەی کرێکاران تیایدا. یەکێتی کرێکارانی تەندروستی SEIU United Healthcare Workers 9911ڕایگەیاند ":بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە ئامادە نین تاکو ئێستا دەرماڵەی مەترسی ب ۆ کرێکاران خەرج بکەن ،سەرباری کەمی کرێکارو کارمەندیش لە نەخۆشخانەکە .کرێکاران و کارمەندانی کارکردوو هەر لە سەرەتای باڵوبوونەوەی پەتاکەوە ئەوپەڕی چاودێری خۆیان بۆ نەخۆشەکان پێشکەش کردووە .کرێکاران کە شایەنی وەاڵمدانەوەی دەستبەجێ بە داخوازییەکان و ڕێزلێنانی انن تەواو ماندوون و تاکو ئێستا گوێ لە داواکارییەکانیان نەگیراوە ".هەربۆیە کرێکاران دەست بۆ شێوازی تری فشار ئەبەن تا وەاڵم بە داخوازییەکانیان بدرێتەوە.
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
ژمارە ()١
فێبریوەری ٠٢٠١
الپەڕە ٧
کرێکارانی گۆگڵ لەسەرتاسەری جیهان ئەمڕۆ دامەزراندنی هاوپەیمانی یەکێتی نێونەتەوەیی کرێکارانیان ڕاگەیاند!
پاش ئەوەی ژمارەیەک کرێکاری گۆگڵ لە ئەمریکا و کەنەدا دامەزراندنی یەکێتی کرێکارانی ئەلفابێت)(AWUڕاگەیاند ،لە ماوەی هەفتەیەکدا ژمارەیان لە ٩٦٦کرێکارەوە گەیشتە ٧٦٦کرێکار .بەاڵم ئەمڕۆ لە ژێرناوی Alpha Globalیەکێتییەکی گەورەیی جیهانییان ڕاگەیاند کە بەشێک ئەبێت لە فیدراسیۆنی یەکێتییە کرێکارییەکانی UNI Global Unionکە نوێنەرایەتی بیست ملیۆن کرێکار ئەکات لە سەرتاسەری جیهان . سەرۆکی جێبەجێکاری یەکێتی کرێکارانی ئەلفەبێت AWUو ئەندازیاری نەرمەواڵە(نەرمەکااڵ) پاروڵ کۆوڵ Parul Koulڕایگەیاند" :ئێمە ئەزانین کە ڕێک خستنی کرێکاران لە کۆمپانیایەکی جیهانی وەک ئەلفابێت تەنها لە سنوری نەتەوەدا ناوەستێتەوە ،هەربۆیە گرنگە کرێکاران لە واڵتانی تریشدا یەکبگرن .لە جیهانێکدا کە نایەکسانی جیاجیا پارچەپارچەمان ئەکات ،چینەبااڵکانی کۆمەڵگا و کۆمپانیاکان لە هەرکات زیاتر نفوزیان ڕوولەهەڵکشان ئەکەن ،دووبارەگێڕانەوەی هێزمان لە ڕێکای یەکێتییەکانمانەوە هیچ ئەوەندەی ئەمڕۆ گرنگ نەبووە" یەکێتییەکی بچوکی وەک یەکێتی کرێکارانی ئەلفابێت ) (AWUهێزو توانای خۆیان لە ڕێگای یەکێتییە گەورەکانی کرێکارانەوە لە سەرتاسەری جیهان ئەتوانن بەدەست بهێنن ،جگە لەوەی پێئەچێت کە بەڕێوەبەرایەتی گۆگڵ ئەم یەکێتی یە بچوکە لە دانوستانەکاندا قبوڵ نەکات چونکە هێشتا لە الیەن ئەنجومەنی نیشتمانی پەیوەندییەکانی کارەوە National Labor Relations Boardقبوڵ نەکراوە .بۆیە هەنگاونان بۆ دامەزراندنی یەکێتی نێونەتەوەیی کرێکارانی گۆگڵ بایەخی بێئەندازەی خۆی هەیە. یەکێتی کرێکارانی Alpha Globalلەڕێگای یەکگرتووی کرێکارانی واڵتە جیاوازەکانەوە ئەتوانێت هێزی خۆی بەرنتر و بەرباڵوتر لە پێناو مافەکانی کرێکاراندا نمایش بکات. سکرتێری گشتی UNIکریستی هۆفمان Christy Hoffmanڕایگەیاند ":بزووتنەوەی کرێکارانی تەکنەلۆژی لە گۆگڵ ئیلهام بەخشە ،کرێکاران هێزی یەکگرتووی خۆیان بەکارئەهێنن نەک لە پێناو باشترکردنی بارودۆخ و هەلومەرجی کارکردنیان بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە کۆمەاڵیەتییانەش کە دەرئەنجامی چڕبوونەوەی زیاد لە ڕاددەی هێزی کۆمپانیاکان سەریانهەڵداوە" .لە ئێستا بەدواوە یەکێتی Alpha Globalئەتوانێت کۆمیتەکانی جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکان دابمەزرێنێت کە کرێکاران و ئەندامانی یەکێتییەکەی تێدا بەشدار بن. پێکهێنانی ئەم یەکێتی یە کاردانەوەی گەورەی و پڕلەبایەخی خۆی بۆ سەدان و هەزاران کرێکاری تەکنەلۆژی لە کۆمپانیاکانی تر لەسەرتاسەری جیهاندا ئەبێت و هاوسەنگی هێز بە قازانج و بەرژەوەندی کرێکاران ئەشکێنێتەوە.
لە جیهانێکدا کە نایەکسانی جیاجیا پارچەپارچەمان ئەکات ،چینەبااڵکانی کۆمەڵگا و کۆمپانیاکان لە
هەرکات زیاتر نفوزیان ڕوولەهەڵکشان ئەکەن ،دووبارەگێڕانەوەی هێزمان لە ڕێکای یەکێتییەکانمانەوە هیچ ئەوەندەی ئەمڕۆ گرنگ نەبووە
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
ژمارە ()١
ڕێپێوانی سەدان کرێکاری کارگاکانی ڕستن و چنین و جلوبەرگ لە شاری کاراچی پاکستان یەکێتییە فیدراسیۆنی بانگەوازی لەسەر پاکستان:: کرێکارییەکانی پاکستان NTUFسەدان کرێکار دژ بە سەختی هەلومەرجی کارکردنی کرێکارانی جلوبەرگ لە ناوچەی پیشەسازی کۆرانجی Korangi Industrial Areaشارەکە لە ڕۆژی یەکشەممە ٩٠ی جەنیوەری ٩٦٩٢دەستیان دایە ناڕەزایەتی و ڕێپێوان .کرێکاران ڕایانگەیاند ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا بارودۆخی کرێکارانی کارگاکان بەرەو باشتر هەنگاو نەنێت ئەوا چاالکی تر بەڕێوە ئەبەن و مانگرتنی سەرتاسەری لەبەردەم پارێزگای شارەکەش بەڕێئەخەن. کرێکاران بە هەڵگرتنی چەندین ئااڵی سوور ،پالکارد و پەرچەمی سوور ڕێپێوانیان سازدا و سەرنجی هاواڵتیانی شارەکەیان بۆ سەختی هەلومەرجی کارکردنی کرێکارانی ئەو کەرتە گرنگ و بەرهەمهێنەرە ڕاکێشا. سکرتێری گشتی یەکێتییەکە ناسر مەنسوور رایگەیاند " لە کاتێکدا کرێکاران بۆ خاوەن مارکە جیهانییەکان کارئەکەن بەاڵم مامەڵەی کۆیلەیان لەگەڵدا ئەکرێت ،چونکە کارگاکان سەرجەم یاسا کرێکارییە ناوخۆیی و جیهانییەکان پێشێل ئەکەن و شوێنەکانی کارکردن بوونەتە چەند وەرشەیەکی چەوساندنەوەی کرێکاران" پیشەسازی ڕستن و چنین و جلوبەرگ یەکێکە لە پایەکانی ئابوری ئەو واڵتە و هەزاران کرێکار وەک کۆیلە تیایاندا بە کەمترین کرێ ئەچەوسێندرێنەوە .هەروەها ڕایگەیاند کە " واڵت ئەو کاتانە پێش ئەکەوێت ئەگەر بارودۆخی کرێکاران و هەلومەرجی کارکردن بەرەو باشتر بچن". نزیکەی %٢٢ی کرێکاران بێبەشکراون لە مافە یاسایییەکانی خۆیان ،وەک مافی پێکهێنانی یەکێتی کرێکاریی ،دەسەاڵتدارێتی بیرۆکراتی دەوڵەت و خاوەنکارەکان بارودۆخێکیان خوڵقاندووە کە زۆربەی کرێکاران لە نوسینگەکانی دەستەبەری کۆمەاڵیەتی کارکردن ،سندوقی چاودێریی کرێکاریی و دامەزراوەکانی هاوکاری کرێکارانی بەتەمەن نونووس نەکراون تا بیمەی کرێکاران نەدەن و لە تێچووی بەرهەمەکانیان کەم نەبێتەوە. پاکستان سێهەمین دەوڵەتی بەرهەمهێنەری لۆکە و هەروەها پلەی هەشتەمینی لە پیشەسازی بەرهەمەکانی ڕستن و چنین و جلوبەرگ دروستکردن هەیە .ئەم کەرتە نزیکەی %٢٦ی تێکڕای داهاتی ناوخۆیی واڵتەکە پێکئەهێنێت .سەرباری ئەمەش بارودۆخی کرێکاران دژوارو سەختە ،و لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕیندا لە الیەن دەزگاکانی پۆلیسی دەوڵەتەوە پەالمار ئەدرێن و بە کردەوە چوونەتە پشتی خاوەنکارو سەرمایەدارەکان.
فێبریوەری ٠٢٠١
الپەڕە ٨
ئێمە پارێزگاری لە خوێندن و پاشەڕۆژمان ئەکەین! یۆنان ::لە ژێر دروشمی ئێمە "پارێزگاری لە خوێندن و پاشەڕۆژمان ئەکەین" و " ئێمە لەپێناو ئەو پەروەردەو خوێندنەی کە پێوسیتمانە خەبات ئەکەین" هەزاران خوێندکار لە ڕۆژی پێنجشەممە ٩٢ی جەنیوەری ٩٦٩٢لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕێپێوانیان بەرەو پەرلەمان سازدا .ڕۆژی یەکشەممەش بە هەمان شێوە ڕێپێوانەکانی خوێندکاران بەردەوامییان پێدرایەوە. خوێندکاران خوازیارن کە ئەو بودجە دیاریکراوە زیادەیەی (٦٦ملیۆن یورۆ) کە حکومەتی نوێ تەرخانی کردووە بۆ هێزەکانی پۆلیس لە پێناو خوێندکاران و کردنەوەی قوتابخانە و زانکۆو پەیمانگاکان بەخەرج بدرێن. بودجەی تەرخانکراوی پۆلیس بەشێکی پالنی حکومەتی نوێیە لە داڕشتنەوەی پێکهاتەی پەروەردەی حکومی کە دەرگاکانی بۆ هێزەکانی پۆلیس ئەکاتەوە بۆ چوونە ناو زانکۆو پەیمانگاکان .لە ساڵی پاردا هێزەکانی پۆلیس بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان(درۆون) هێرشیان کردەوە سەر باڵەخانەیەکی خوێندکاران و چەند خوێندکاریان دەستگیر کرد. ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شارەوە دەستی پێکرد و خوێندکاران بەرەو باڵەخانەی پەرلەمان بە وتنەوەی چەندەها دروشم و داخوازی بەڕێکەوتن .هێزەکانی پۆلیس پەالماری ڕێپێوانی خوێندکارانیان دا و لێکهەڵپژان ڕوویدا. خوێندکاران ڕایانگەیاند کە بەردەوام ئەبن لە ناڕەزایەتییەکانیان تا ئەو کاتەی زانکۆکان شکۆی ئازادی خۆیان بۆ ئەگەڕێتەوە .بەردەوام ئەبن لە پێناو کردنەوەی دەرگای زانکۆکان بە ئازادانە و بۆ سەرجەم خەڵک بە شێوەیەک کە خوێندن و توێژینەوەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشت خەڵکدا بەگەڕبخرێن نەک لە پێناو چاالکی کۆمپانیا بازرگانییەکان و سەرمایەگوزاری کەمینەیەکی دەوڵەمەنددا.
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
ژمارە ()١
الپەڕە ٩
فێبریوەری ٠٢٠١
کەڵچەڕی سیستمی کارکردنی ٢٢٠
هەاڵواردن لە بەریتانیا
چین ::کەڵچەڕی سیستمی کارکردنی ٢٢٠بە چینی ( 工作制) 111بەمانای کارکردنە لە ٢ی بەیانییەوە تاکو ٢ی شەو بە درێژایی ٠ڕۆژ لە هەفتەیەکدا. زۆربەی کۆمپانیاکانی فرۆشیی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بە شێوەی سەرهێڵ ( ئۆنالین) کار بەم سیستمە ئەکەن لە واڵتی چین. ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان هەمیشە لە پێشبڕکێی بەردەوامی فرۆشیی سەرهێڵن ،لە نێویاندا عەلی بابا Alibabaو پیندۆدواو Pinduoduoو جینگدۆنگ JD.comو چەندینی تر .سەرمایەداری گەورە جاک ما Jack Maدامەزرێنەری عەلی بابایە پێی وایە "زۆرکارکردن نیعمەتێکی گەورەیە!" ئەمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە سیستمە تاکو ئێستا بەهۆی سەختی کارەوە بووە گیانلدەستدانی چەندین کرێکار. سیستمی کارکردنی ٧٩کاتژمێر لە هەفتەدا و جگە لەمەش ئیزافەکاری لە الیەن کرێکارانەوە جێگای ناڕەزایەتی کرێکاران ،ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و تەندروستی لێکەتووەتەوە ،پاش ئەوەی ژمارەیەک لە کرێکارەکان کە زۆربەیان گەنجانی بیستەکانن( ٩٦ساڵ و سەرتر) یان لە شوێنی کار یان لە کاتی گەڕانەوەیان بەرەو ماڵ ،کاتی نوستن گیانیان لەدەستداوە بەهۆی جەڵتەی مێشک ،دڵ ،شەکەتی و ماندووبوونی زۆر. خاوەنانی ئەم پێگە ئەلکترۆنییانە لە پلەی هەرە ملیاردێرەکانی چین پۆلێن کراون .بە پێی ڕاپۆرتی هورون لە ساڵی بەهۆی تەکنەلۆژیای فرۆشی سەرهێڵەوە ،چین هەفتانە چوار ملیاردێری زیاد کردووە .لە کۆی ٠٦٧ ملیاردێری نوێ لە ساڵی ، ٩٦٢٢نزیکەی ٩٢٦ملیاردێریان لە واڵتی چین بوون. بەپێی پێگەی فۆربیس Forbesلە ساڵی ٩٦٩٦دا چین دووەمین پلەی ژمارەی ملیاردێرەکانی هەبووە کە ٦٢٢سەرمایەدار بوون ،ئەمریکا بە پلەی یەکەم ٠٢٠ملیاردێر ،و ئەڵمانیا ٢٦٧ملیاردێر ،و هیندوستانیش ٢٦٩ ملیاردێر.
کەمینەو ڕەشپێستەکان بێکارترین توێژی کرێکارانی بەریتانیان بەپێی توێژینەوەی کۆنگرەی یەکێتیە کرێکارییەکانی TUC کرێکارانی ڕەشپێست و کەمینەکان لە بەریتانیا زۆرترین قوربانیانی لەدەستدانی کار و بێکاربوونن لە بەریتانیا ،بەتایبەت دوای باڵوبوونەوە و تەشەنەکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. یەکێتییەکە کە زیاد لە شەش ملیۆن ئەندامی هەیە ،نوێنەرایەتی زۆربەی یەکێتییە کرێکارییەکان ئەکات .لە بانگەوازێکی بەئاگاهێنانەوەی یەکێتییەکە داوای لە حکومەت ،وەزیرو خاوەنکارەکان کردووە کە دەرفەتی کاری یەکسان بە کرێکاران بێ جیاوازیکردن لەسەر بنەمای نەتەوە ،ڕەنگ ببەخشن و بوار بۆ ڕاسیزم و نایەکسانی نەکەنەوە .دواین پێشبینییەکانی نوسینگەی بەرپرسیارێتی بودجەو بانکی ئینگالند وا نیشان ئەدەن کە ڕێژەی بێکاری تا کۆتایی ساڵ بەرەو %٧،٠هەڵکشێت. بە پێی توێژینەوەی یەکێتی کرێکاران ڕێژەی بێکاری لە نێو کەمینەکان پێش باڵوبوونەوەی پەتاکە %٧بووە ،بەاڵم لە کاتی تەشەنەکردنییەوە گەیشتووە ڕاددەی -%٢،٠ئەمە بەو مانایە دێت کە لەهەر ٢٩کەس یەکێک بێکارە ،لەکاتێکدا کە ڕێژەی بێکاری لە نێوان سپی پێستەکان تەنها یەک بێکارە لە ٩٩کەس. جگە لەمە مشتومڕی پێداچوونەوە و دەستکاریکردنی مافەکانی کرێکاران پاش دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بووەتە باسی یەکێتی و ڕۆژنامە کرێکارییەکان .بەریتانیا لە نیازیدایە کە لە ڕێکەوتنەکانی مافی کرێکاران ئەوروپا پاشەکشەبکات و دەستکارییان بکات کە لە نێویاندا مافی دیارکردنی کاتی کارکردنی ٠٢کاتژمێرە لە هەفتەکەدا.
سیخوڕیکردنی خاوەنکارەکان سیخوڕیکردنی خاوەنکارەکان بەسەر کرێکارانەوە شتێکی تازە نییە ،بەاڵم پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم پرسەشی بردووەتە ئاستێکی تر .ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی کۆمپانیاکان کە لە ماڵەوە کار ئەکەن لە الیەن خاوەنکارەکانیانەوە چاودێری ئەکرێن .ئەم سیخوڕیکردنە بووەتە توڕەکردنی بێئەندازەی یەکێتییە کرێکارییەکان. کۆمپانیاکانی تەکنەلۆ ژی چەندەها نەرمەواڵەی سیخوڕیکردنیان دامەزراندووە کە چاودێری کرێکار ئەکات لە کاتی کارکردن .چەند لەسەر هێڵ ئەمێنێتەوە ،چ بەرنامەیک ئەکاتەوە ،وەاڵمەکانی کامانەن ،کرێکارەکە چەندی پێچووە لە کاتی خوێندنەوە و وەاڵمدانەوەی ئیمەیڵ ،هەندێک لە بەرنامەکان وێنەی سکرینە کە ئەگرن و هەندێکیشیان وەک لۆگبووک تەواوی چاالکییەکانی ئەو ڕۆژە بە ئیمەیڵ ڕەوانەی خاوەن کار ئەکەن. تەنانەت هەندێکیان ئەوەندە تایبەتمەندن کە چاودێری وشەبەکارهاتووەکانی کرێکارانیش ئەکەن .نەرمەواڵەی سیخوڕیکردنەکانی کرێکاران زۆرن و لە پێش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکارئەهێنران بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە الیەن خاوەنکارەوە ،وەک نەرمەواڵەکانی ،ActivTrakو ، InterGuardو ،Teramind ، Veriato 360و ،WorkSmartو Work Examinerو چەندینی تر .ئەم بەرنامانە چاالکییەکانی کرێکارانیان لەسەرکار ڕەوانەی چاودێرەکانی کار و بەڕێوەبەرایەتی کار ئەکەن .بەاڵم گۆرانکارییەکانی ئەم نەرمەوااڵنە بۆ چاودێریکردنی کرێکاران لە ماڵەوە چەندین زۆرترین چاالکییە تایبەتەکانی کرێکاران ڕەوانەی خاوەنکار ئەکەن کە ئەچنە خانەی پێشێلکردنی تایبەتمەندییەکانی مرۆڤەوە .سکرتێی گشتی یەکێتی Trades Union Congressپێی وایە" ئێمە لە کاتێکدا ئەژین کە پێویستە تەکنەلۆژیا بخرێتە خزمەتکردنی نەک دزینی شکۆی مرۆڤ".
سەکۆی هەواڵی کرێکاریی
ژمارە ()١
فێبریوەری ٠٢٠١
الپەڕە ١٢
شەپۆلی ناڕەزایەتی تونس
مانگرتنی کرێکارانی پااڵوتگەی ماراسۆن لە ئەمریکا -------------------------------------------ئەمریکا ::ڕۆژی پێنجشەممە ٩٢ی جەنیەوەی ٩٦٦ ، ٩٦٩٢کرێکاری پااڵوتگەی ماراسۆن لە سەنت پاوڵ پارک دەستیان دایە مانگرتن .یەکێتی کرێکاریی Teamsters Local 120کە نوێنەرایەتی کرێکاران ئەکات ڕایگەیاند کە مانگرتنە وەاڵمدانەوەیەکە و پەیوەندی بە مەترسی کرێکارانەوە هەیە لە سەر پێداویستییەکانی سەالمەتی کار .یەکێتیەکە پێی وایە دابین نەکردنی پێداویستییەکان مامەڵەکردنێكی نادادپەروەرانەی کارکردنە .هەروەها ڕایگەیاند "کۆمپانیاکە خوازیاری چەند ئاڵوگۆڕێکە لە کارکردندا و یەکێتییەکەش پێی وایە کە بایەخ بە سەالمەتی کرێکارن لە پێشینەیە بۆ ئەو ئاڵوگۆرانە .کۆمپانیاکە ئەیەوێت کە بارگرانی کار زیاتر بکات لەسەر ئەو کرێکارانەی هەرئیستا خۆیان سەرگەرمی کاری زیاترن. پاش تەقینەوەی پااڵوتگەیەکی Husky refineryکرێکاران خوازیاری دابینکردنی پێداویستی سەالمەتی زیاترن لە شوێنی کارەکانیان .لەو تەقینەوەیەدا لە ساڵی ٩٦٢٢ژمارەیەک کرێکاربرینداربوون و بەهۆی باڵوبوونەوەی گازی ژەهراویی شارۆچکەی Wisconsinیش چۆڵکرا.
ناڕەزایەتــــی کرێــــکارانی تەندروستی لە کـــــشمیر کشمیر ::سەدان کرێکاری کەرتی تەندروستی لە دۆڵی کشمیر لە ڕۆژی ٩٢ی جەنیوەری ٩٦٩٢دژ بە زەوتکردنی چەند مووچەیەکیان لەالیەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ،و لەپێناو ڕێکخستنی خزمەتەکانیان دەستیاندایە ناڕەزایەتی .کرێکاران کە لە چەندین ناوەندی تەندروستی حکومییەوە گردببونەوە ڕایانگەیاند سەرباری بەڵێنەکانی بەرپرسیاران و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە وەاڵمدانەوەی داواکارییەکانیان بەاڵم هیچیان جێبەجێنەکراون .کرێکاران خوازیارن کە یاسای النی کەمی کرێ کە لە زۆرێک لە ناوەندەکانی تردا لە ساڵی ٩٦٢٢ەوە کاری پێئەکرێت بەاڵم لەالیەن وەزارەتی تەندروستییەوە ئەم کەرتە فەرامۆش کراوەو پەیڕەوی ناکرێت .کرێکاران بە سلۆگانی ئەوەی کە" ئێمە ئەو خەڵکانەین لە پەتای ڤایرۆسی ژیانی خۆمان خستە مەترسییەوە" داوای مافە زەوتکراوەکانیان ئەکەن.
تونس ::ماوەی چەند ڕۆژە شەپۆلەکانی ناڕەزایەتی بە چڕیی لە بیرەوەری ٢٦ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی تونس کە بووە هۆکاری ڕوخاندنی دەسەاڵتی زین العابدین دەستی پێکردووەتەوە .ناڕەزایەتییەکانی دە ساڵ لەمەوبەر لە خۆسوتاندنی محمد البوعزيزي پاش دەستەبەسەرداگرتنی عەربانەکەی و لە دژی درێژەی بێکاری دەستی چووە گیانی خۆی چەخماخەی سەند و بووە هۆکاری ڕاپەڕینی سەرتاپای خەڵکی ئەو واڵتە دژ بە بێکاری ،هەژاری ،و نەبوونی ئازدی سیاسی. ڕاپەڕینەکان لە جەنیوەری ٩٦٢٢بوونە ڕووخاندنی دەسەاڵتی دکتاتۆرانەی زین العابدین کە زیاد لە ٩٦بە ئاگرو ئاسن حوکمی ئەو واڵتەی ئەکرد .بە دوایدا چەندین ڕاپەڕینی تر لە واڵتانی عەرەبی کڵپەی سەند و دەسەاڵتی دکتاتۆریانەی حوسنی موبارەک لە میسر،موعەمەر قەزافی لە لیبیا و علي عبدالله صالح لە یەمەن کۆتایی پێهێنا. ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تونس بەتایبەت گەنجان دژ بە دژواربوونی باری ئابوری، نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی ،بێکاری، نەبوونی ئازادی سیاسی ،و وەستانەوە دژ بە توندوتیژییەکانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشە .بە درێژایی دەساڵی ڕابردوو ناڕەزایتی و توڕەیی خەڵک دژ بە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان کە نایەوێت و لە تواشیاندایە نییە وەالم بە پێداویستییەکانی ژیانی خەڵک بدەنەوە بەردەوامی هەیە .بە درێژایی ئەو دەساڵە حەوت سەرۆکی حکومەت لەو واڵتە گۆڕاون.
بەشداربە و بە دەستی کرێکارانی بگەیەنن!
Worker’s News Stage