خاوەنی ئیمتیاز :دەشنێ نەریمان ســـەرنـــووســـەر :ســــادق عــەزیــز
سەرنج: لــەم ژمارەیــەوە (ســادق سەرنووســەری عەزیــز) ڕۆژنامــەی ڕێچــارە لــە جێگــەی (حەمــەی مــەال).
نرخ٠( : )٥٠دینار -نرخی هاوپشتی )٢٠٠٠( :دینار
ژمارە)٧( :
سەروتار
شەمە )٢٠٢٠/٧/١١( -
ڕۆژنامەیەکی سیاس یی جەماوەریی -کرێکاریی سۆسیالیستییە
دوو وێنە و یەك ترس
سادق عەزیز
کاتێــک «دۆناڵــد ترامــپ»ی ســەرۆکی ئەمریــکا لــە چــواری ئــەم مانگــدا (تەمــوز) بــە بۆنــەی جەژنــی ســەربەخۆیی ئەمریکاوە لە چیای ڕاشــمۆدا وتارەكەی پێشكەشــكرد ،هیــچ مایــەی سەرســوڕمان نەبــوو بــۆم كاتێــك خۆپیشــاندان و ناڕەزایەتییــە جەماوەرییەكانــی 60شــاری ویالیەتــە یەكگرتووەكانــی ئەمریــكای بــە «چەپــی ڕادیــكاڵ و ســڕینەوەی بەهــا نەتەوەیــی و مێژوییــەكان» نــاوزەد كــرد .ئەمــە یەكەمجــار نییــە كــە ترامــپ هێــرش دەکاتــە ســەر خۆپیشــاندەران و بــە « دز و لۆمپنــە چــەپ و مارکســییەکان» ناویاندەبــات. لــە مــاوەی دوو مانگــی ڕابــردوودا ســەرۆکی ئەمریــکا لــە تــۆڕی کۆمەاڵیەتیــی تویتــەر و لــە پەیامەکانیــدا چەندیــن هێرشــی کردووەتــە ســەر ناڕەزایەتییــە جەماوەرییــەکان؛ ئــەو ناڕەزایەتییانــەی كــە لــە دوای كوشــتنی هاواڵتییەكــی ئەمریکییــەوە ســەریانهەڵدا، بــە نــاوی «جــۆرج فۆلیــد»ی بــە ڕەگــەز ئەفریقــی- ئەمریكــی كــە لەژێــر ئەژنــۆی پۆلیســێکی ئەمریکیــدا بەنــاوی «دیریــک شــۆفین» خنكێنــرا .فلۆیــد بــۆ مــاوەی ٨خولــەک و ٤٦چرکــە هــاواری فریاکەوتنــی کــرد کــە «ناتوانــم هەناســە بــدەم» ،كەچــی ئــەو هەمــوو بانــگ و هــاوارە هیــچ دادی ڕزگارییەكــەی نــەدا و ســەرئەنجام ئــەم دەربڕینــەی بــووە بڵێســەی هەڵگیرســانی شــەپۆلێک لــە ناڕەزایەتیــی جەماوەریــی جیهانــی دژ بــە جیاکاریــی ڕەگــەزی و نایەکســانیی کۆمەاڵیەتــی .ئــەم ناڕەزایەتییانــە هــەر لــە ســنورە توندكراوەكانــی ئەمریــکادا پەنگــی نەخــواردەوە، بەڵکــو فراوانییەكــەی گەشــتە هەندێــک لــە واڵتــە ئەوروپییەکانیــش .دەرئەنجــام ئــەم ناڕەزایەتییانــە لــە ســایەی قوڵبوونــەوەی قەیرانــی ئابوریــی جیهانــی و شکســتی سیســتەمی کۆمەاڵیەتیــی بااڵدەســتدا، بەخێراییەكــی زۆرەوە بــەرەو ئاســۆ و ڕیشــەیەکی کۆمەاڵیەتــی و چینایەتیــی قــوڵ پەرەیانســەند ،هەروەها ئــەو شکستەشــی كــە ئــەم سیســتمە کۆمەاڵیەتییــە لــە پاراســتنی مرۆڤــدا لــە ڤایرۆســی کۆرۆنــا ڕوبــەڕووی بوویــەوە .نــەک هــەر ئەمــە ،بەڵکــو الوازی و پەککەوتەیــی ڕژێــم و حکومەتــەکان لــە دابیــن نەکردنــی خزمەتگوزارییــە تەندروســتی و مرۆییــەکان و کەمیــی ئامێــر و کەرەســتە و پێداویســتیی خۆپاراستنیشــدا دەركەوتــن ،کــە پێكــڕا بوونــە هــۆی ســەرهەڵدانی شــەپۆلێک لــە ناڕەزایەتیــی کرێــکاری لــەو کەرتانــەی کــە بــەزۆر کرێکارانیــان ناچــار کردبــوو کارەکانیــان بەجــێ نەهێڵــن ،هەروەهــا ناڕەزایەتیــی کارمەندانــی تەندروســتی لەوانــە ناڕەزایەتییەکانــی فەڕەنســا و ئیتالیــا و هەندێــك واڵتــی دیكــە. ئــەو ناڕەزایەتییــە جەماوەرییانــەی کــە لــە مینیاپۆڵــس و واشــنتۆن و نیویــۆرک و شــارەكانی تــردا هەڵگیرســان ،ڕوبــەڕووی سیســتەم و دەوڵــەت و پەیکــەری «ڕابەرانــی سیســتمەمی بــۆرژوازی» بوونــەوە و چەندیــن پەیکەریــان تێکشــکاند کــە نیشــانە و هێمــای جیــاکاری و بازرگانیــی «کۆیلــەکان» بــوون وەك (هێــزی کاری هــەرزان) .هەروەهــا ئەوەشــمان بینــی كــە لــە بەریتانیــا و ئەمریــکا و هەنــدێ دەوڵەتانــی دیكەشــدا زۆرێــک لــە دامــەزراوە و تــۆڕە کۆمەاڵیەتییــەکان بایکــۆت کــران و چاالکیــی پەیوەندیگرتنــی تــۆڕی کۆمەاڵیەتیــی فەیســبوک ،بــە نموونــە ،زیانێكــی بەرچــاوی بەركــەوت لــە پشــکەکانیدا كــە بڕەكــەی %٣.٨بــوو ،كــە بــە پێــی بەهــای بــازاڕ
دەکاتە ٥٦ملیارد دۆالر دژ بە ئەو ڕق و جیاكارییەی كــە سیســتمەكە چاندویەتــی. ئــەوەی شــایەنی ســەرنجدانە لــە تویــت و پەیامەکانــی ســەرۆکی ئەمریــکادا ئەوەیــە كــە ناڕەزایەتییــەکان بــە مەیلــی چــەپ و کۆمۆنیــزم نــاوزەد دەكات ،ئەمــە لــە كاتێكدایــە كــە هــەر سیســتمی ئەمریكــی خــۆی زیــاد لــە 30ســاڵە هەڵمەتــی ئــەوە دەكات كــە چــەپ و کۆمۆنیــزم مــردووە و خۆشــحاڵییان دەربــڕی بــە ســەرکەوتنی بــازاڕی ئــازاد وەک نموونەیەکــی ئابوریــی ســەرکەوتوو ،هەروەهــا ترامــپ یەكــەم ســەرۆک و ســەرکردە نییــە لەکاتــی ڕوبەڕوبوونــەوەی ناڕەزایەتیــی ئۆڕشــگێڕییەكانی جەمــاوەردا دژ بــە سیســتمی ســەرمایەداری كــە هەوڵــی دابێــت بــە کۆمۆنیــزم و چــەپ بڵێــت «بڵقــی ســەر ئــاون و کاتییــن و بــە خێرایــی لەگــەڵ شــەپۆلەکاندا نامێنــن» .ئــەم تۆمەتانــە لــە دژی ئــەو بزووتنــەوە جەماوەرییانــەی خەڵكــدا ئــەوە نیشــان دەدات كــە لــە بنەڕەتــدا كۆمۆنیزم لەگــەڵ ئــەو بزووتنەوانــەدا دەژی كــە دژی هــەژاری و نەبوونیــی و بێــکاری بــوون ،ئــەو بزووتنەوانــەی کــە لەپێنــاو بەدەســتهێنانی دادپەروەریــی کۆمەاڵیەتــی و کۆتایهێنــان بــە جیاکاریــدا هەمیشــە تێكۆشــاون. هەروەهــا ڕق و کینــە بەرامبــەر بــە کۆمۆنیــزم بــە درێژایــی مێــژوو ئــەوە نیشــان دەدات کــە ئــەم دەســەاڵت و حکومەتانــە چەنــدە لــە تارمایــی كۆمۆنیزم دەترســن! ئــەو ئاڵوگــۆڕ و گەشەسەندنەشــی كــە لــە ســیاتل ڕوویــدا لــە كۆنتڕۆڵكردنــی «ناوچــەی بــێ پۆلیــس»دا ،ســەرەڕای ئــەوەی کــە ســات و ماوەکــەی کــەم بــوو ،بــەاڵم وایکــرد کــە ئــەم پێشــهاتانە واقعیتــر بــن و توانــای بەدیهێنانیــان زیاتــر ببێــت. کوردستانی عێراق و پینەكردنی کیانە لەدەستچووەكە بــە تەنیشــتی قوڵبوونــەوەی قەیرانــی ئابــوری و
سیاســی و نااڵندنــی حکومەتــی هەرێمــی کوردســتان بەدەســتیانەوە ،هەروەهــا بەرزبوونــەوەی شــەپۆلی توڕەیــی و بێزاریــی جەمــاوەری نــاڕازی ،کــە ئاماژەیــە بــۆ هەڵگیرســانی شــەپۆلێکی نوێــی ناڕەزایەتــی و خۆپیشــاندانی جەمــاوەری لەنــاو چینــە هــەژار و بێبەشــەکاندا ،حکومەتــی هەرێــم بەردەوامــە لــە ناردنــی یــەک لــە دوای یەكــی شــاندەکانی خــۆی بــۆ بەغــداد بــە مەبەســتی گفتوگۆکــردن لەگــەڵ ناوەنــددا .ئامانجیــش لەمــە گەڕانــە بــەدوای ڕێچارێكــدا بــۆ ڕزگاربــوون لــەو هەلومەرجــەی کــە گەشــتووەتە بنبەســتێكی تەنــگ و تاریــك. ســەرچاوەكانی ڕاگەیانــدن جەخــت لەســەر پێشــبڕکێی شــاندە نێــردراوەکان دەكەنــەوە بــۆ بەغــداد لەســەر ئــەو پاشەکشــێ و ملکەچییانــەی بــۆ مەرجەکانــی حکومەتــی فیدرالــی ناوەنــد ،نواندوویانــە ،لەنێــو ئــەو ملکەچییانەشــیاندا ڕادەســتکردنی داهاتــە نەوتییــەکان دێــت بــۆ بەغــداد لەبەرامبــەر دابینکــردن و ناردنــی موچــەی کارمەنــدان و خانەنشــینان و پێشــمەرگە لەالیــەن حکومەتــی ناوەنــدەوە بــۆ هەولێــر. ئابڕوچوونــی حکومەتــی هەرێــم لــە دیارنەمانــی ئــەو ٤٠٠ملیــارد دینــارە عێراقییــەی کــە حکومەتــی فیدراڵــی لــەم كۆتاییــەدا نــاردی بــۆ دابەشــکردنی موچــەی کارمەنــدان ،ئــەوەی بــە ڕوونــی ئاشــکراکرد کــە حکومەتــی هەرێــم چەنــدە گەنــدەڵ و بۆگەنــە! لەالیەکــی تریشــەوە ڕادەی قەیــران و جەوهــەری هێــزە بۆرژوازییــە ئۆپۆزیســیۆن و بەشــداربووەکانی حکومەتــی زیاتــر ئاشــکرا کــرد لــە هەوڵەکانیــان بــۆ بەسیاســیکردنی ئــەم دۆســییەیە و خراپتــر لــە دۆســییەکانی پێشــوتر شــێواندیان .هەندێــك لــە بۆ ال ٩
الپەڕە ٢
كەرتی تەندروستی و ڤایرۆسی كۆرۆنا الپەڕە ٤
ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بە دوای چییەوەیە؟ الپەڕە ٥
كۆرۆنا پێشكەوتنی پەنجا ساڵی ژنان دەگەڕێنێتە دواوە الپەڕە ٦
كاتێك دەسەاڵت جوانی دەكوژێت ،هونەر جوانی بەرهەمدەهێنێت