Rechar Jmara 16

Page 1

‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬دەشنێ نەریمان‬ ‫ســـەرنـــووســـەر‪ :‬ســــادق عــەزیــز‬ ‫نرخ‪٠( :‬‬ ‫‪ )٥٠‬دینار ‪ -‬نرخی هاوپشتی‪ )٢٠٠٠( :‬دینار‬

‫ژمارە‪ )١٦( :‬یەک شەمە ‪ )٢٠٢١/٨/١( -‬ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫(هەموو ناوەڕاستی مانگێک دەردەچێت)‬

‫ڕێچار‪ :‬ناهێڵین تروسکایی ئومێد خامۆش ببێت‬ ‫هەواڵە کرێکارییە‬ ‫جیهانییەکان‬

‫سەروتار‬

‫داهاتوو لەنێوان کشــانەوەى هێزەکانى ئەمریکا‬ ‫و ڕاپەڕینــى ئۆکتۆبــەرى خەڵکــى عێراقــدا‬

‫سادق عزیز‬ ‫لــە کۆتایــی کۆبوونــەوەی وتووێژیــی چــوارەم و کۆتایــی‬ ‫وتووێــژی ســتراتیژیی نوێنەرانــی عێــراق و نوێنەرانــی واڵتــە‬ ‫یەکگرتووەکانــی ئەمریــکادا لــە چوارچێــوەی ســتراتیژی‬ ‫ڕێکەوتتنامــەی نێــوان عێــراق و ئەمریــکا لــە ســاڵی ‪،٢٠٠٨‬‬ ‫نوێنەرایەتــی هــەردوو واڵت ڕاگەیاندنێکــی هاوبەشــیان لــەم‬ ‫پەیوەنــدە باڵوکــردەوە و پێداگرییــان لــە ســەر پتەوکردنــی‬ ‫هاوبەشــیی ســتراتیژیی دوورمــاوە کــردەوە؛ کــە لــە‬ ‫ڕێکەوتننامــەی ســتراتیژییدا چوارچێوەکانــی دیاریکــراون و‬ ‫دەربــارەی پرســە ســەرەکییەکانی بایەخــی کاری هاوبــەش‬ ‫پێکدێــت‪.‬‬ ‫ئــەم کۆبوونەوەیــە ڕاســتەوخۆ دوای چەنــد ڕۆژێــک لــە‬ ‫ســەردانی مســتەفا کازمــی هــات‪ ،‬بــە ســەرۆکایەتی وەفدێکــی‬ ‫حکومیــی کــە چەنــد وەزیــر و کەســایەتی لــە خۆگرتبــوو‪،‬‬ ‫بــۆ ئەمریــکا لــە ئێــوارەی یەکشــممە ‪٢٥‬ی تەممــوزى ‪٢٠٢١‬‬ ‫ئەنجــام درا‪ .‬کازمــی‪ ،‬لــە چاوپێکەوتنــی ســەرۆکی ئەمریــکادا‪:‬‬ ‫جــۆ بایــدن‪ ،‬پێداگریــی لەســەر «پتەوکردنــەوەی پەیوەندییــە‬ ‫ســتراتژییە دوو قۆلییەکانــی هــەردووال» لــە بــوارە‬ ‫جۆراوجۆرەکانــی ئەمنــی و ئابــوری و وزە و ڕۆشــنبیریی‬ ‫و تەندروســتی و ‪...‬هتــد کــردەوە‪ .‬لــە کاتێکــدا‪ ،‬ســەرۆکی‬ ‫ئەمریــکا کــە پێشــوازی لــە ســەرۆک وەزیرانــی عێــراق لــە‬ ‫‪ Oval office‬کــرد‪ ،‬خوازیــاری «پتەوکردنــەوەی هاوبەشــی‬ ‫ســتراتیژی نێوان هەردوو واڵت» و پێشخســتنی هاوبەشــیی‬ ‫هــەردوو واڵت کــردەوە‪.‬‬ ‫پــاش تەواوکردنــی وتووێژەکانــی هــەردوو تیمــی دانوســتکار‪،‬‬ ‫هــەردوو وەفدەکــە رێککەوتــن لەســەر ئــەوەی پەیوەندییــە‬

‫ئەمنییەکانــی هــەردوو واڵت بــە تەواویــی بچێتــە بــواری‬ ‫ڕاوێژکــردن‪ ،‬ڕاهێنــان و هاریکاریکردنــی هەواڵگریــی و بــەو‬ ‫پێیــەی لــە بەیانــی کۆتایــی کۆبوونەکــەوە ڕاگەیانــدرا کــە هیــچ‬ ‫یەکێــک لــە هێزەکانــی ئەمریــکا لــە دوای ‪٣١‬ی جەنیــوەری‬ ‫‪ ٢٠٢٢‬ەوە لــە عێــراق بوونــی نەمێنێــت‪ .‬پێشــتریش جیــن‬ ‫بســاکی قســەکەری فەرمیــی کۆشــکی ســپی باســی لــە چەنــد‬ ‫ئاڵوگۆرێکــى گرنگــی سیاســەتی ئەمریــکا لــە عێــراق کــرد کــە‬ ‫ئەرکــی هێزەکانــی ئەمریــکا لــە شــەڕەوە ئەگوێزرێتــەوە بــۆ‬ ‫تەنیــا ڕاهێنــان و ڕاوێژکــردن‪.‬‬ ‫ئــەم ســاتەى ئێســتالە عێراقــدا‪ ،‬نزیکــەی ‪ ٢٥٠٠‬ســەربازی‬ ‫ئەمریکیــی هــەن‪ ،‬لەگــەڵ چەندیــن هێــزی تایبەتــی دیاریکــراودا‬ ‫لــە ســێ بنکــەی ســەربازیی تایبەتــدا‪ .‬ژمــارەی هێزەکانــی‬ ‫ئەمریــکا لــە ‪١٦٠‬هــەزار ســەربازەوە لــە کاتــی داگیرکردنــی‬ ‫عێراقــەوە لــە ســەردەمی ســەدام حوســەین کــەم بووەتــەوە‬ ‫بــۆ ئــەم ژمارەیــەى ئێســتاى لــە ســەردەمی ســەرۆکایەتی‬ ‫ئۆبامــاوە‪.‬‬ ‫ســەرباری ڕاگەیاندنــی کۆتایــی هــەردوو وەفــدی واڵت و‬ ‫وتوێژەکانــی هــەردوو ســەرۆکی ئەمریکــی و عێراقــی کــە‬ ‫چەنــد بــواری ئابــوی‪ ،‬ئەمنــی‪ ،‬ســتراتیژیی لــە ناوچەکــە‬ ‫لــە خۆگرتبــوو بــە گشــتی‪ ،‬بــەاڵم پرســی کەمکردنــەوەی‬ ‫بوونــی هێزەکانــی ئەمریــکا لــە عێــراق و کۆتاییهێنــان بــە‬ ‫پشــتگیرییەکانی شــەڕ بووەتــە زۆرتریــن جێباســی زۆرێــک‬ ‫لــە ڕۆژنامــە نێوخۆیــی و جیهانییــەکان و کاردانــەوە‬ ‫جیــاوازەکان لــە بەرامبەریــدا‪.‬‬ ‫ســەرباری سیاســەتی دەرەکیــی ئەمریــکا و ئاراســتەی‬ ‫سیاســی ئــەو واڵتــە لــە عێــراق و ناوچەکــە بــە گشــتی‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫بــۆ الپــەڕە (‪)٥‬‬ ‫چەندیــن ئاڵوگــۆڕی لــە ســایەی‬

‫خۆپیشاندانەکانى ئێران‬

‫ئۆڵۆمپیاد لە سێبەرى‬ ‫مەرگى بە کۆمەڵدا‬

‫وەهم و چەقبەستوویی‬ ‫ژیان‬

‫کۆتایی وەک سەرەتا‬

‫‪2‬‬ ‫‪3‬‬ ‫‪3‬‬ ‫‪4‬‬ ‫‪6‬‬


‫ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫‪2‬‬

‫ئەزموونی کرێکاری‬

‫ژمارە‪ )١٦( :‬یەک شەمە ‪)٢٠٢١/٨/١( -‬‬

‫هەواڵە کرێکارییە جیهانییەکان‬ ‫ئامادەکردنى‪ :‬کامەران ئەحمەد‬ ‫فرتوفێڵەکانی کۆمپانیاکانی دەرمانسازی بۆ خۆدزینەوە لە پێدانی باج‬ ‫دوو ڕێکخــراوی مرۆیــی ویمــۆس و ســۆمۆ لــە بەدواداچوونێکــی‬ ‫باجــی کۆمپانیــای دەرمانســازیی دروســتکردنی پێکوتــەی مۆدێرنــا‬ ‫ڕایانگەیانــد کۆمپانیاکــە چەنــد ڕێــکاری خۆدزینــەوە و ڕێــگای الدان‬ ‫لــە دانــی بــاج گرتووەتــە بــەر تــا قازانجەکانــی کۆمپانیــا هینــدەی تــر‬ ‫زیــاد بکــەن‪ .‬ســەرباری ئــەوەی یەکێتــی ئەوروپــا بــە بەهــای ‪10.3‬‬ ‫ملیــار دۆالر‪ ،‬و ئەمریــکاش بــە بەهــای ‪ ٧‬ملیــار دۆالر پێکوتەیــان لــە‬ ‫کۆمپانیــا دەرمانســازییەکە داوا کــردووە‪ ،‬بــەاڵم پێدانــی پــارەکان لــە‬ ‫ڕێــگای لقێکــی تــازەی ســەر بــە کۆمپانیاکــەوە لــە سویســرا ئەنجــام‬ ‫ئــەدەن کــە بــە پێدانــی باجــی یەکجــار کــەم و ڕێکاری نهێنی ناســراوە‪.‬‬ ‫مۆدێرنــا لــە ســاڵی ‪٢٠٢١‬دا بــە بەهــای ‪ 18.4‬ملیــاری دۆالر پێکوتــەی‬ ‫فرۆشــتووە‪ .‬لــە لێکۆڵینەوەکــەی ســۆمۆدا دەرکەتــووە بــڕی ‪%٤٤‬‬ ‫قازانجــی پوختــە بــۆ کۆمپانیاکــە‪ ،‬بەمەشــجی پوختــی مۆدێرنــا لــە‬ ‫ســاڵی ‪٢٠٢١‬دا گەیشــتووەتە ‪ ٨‬ملیــار دۆالر‪.‬‬

‫چوونەسەری داخوازی بۆ کانزای مەنگەنیز چەوساندندوەی کرێکارانی بە دواوەیە‬ ‫داخــوازی بــۆ کانــزای مەنگەنیــز و بــە تایبەت لە دروســتکردنی پاتری‬ ‫ئــەو ئوتومبیلــە کارەباییــە نوێیانــەی بازاڕەکانــی ئەوروپــا و چینــی‬ ‫تەنیوە ڕۆژ ڕوو لەســەر ئەکات‪ ،‬بەاڵم هەڵکشــانی داخوازی لەســەر‬ ‫کانزاکــە و بــە تایبــەت لــە کانــگا ســەرەکییەکەی کــە ئەفریکایــە جگــە‬ ‫لــە کارەســاتیی ژینگەیــی بــۆ کیشــوەرەکەو دەستخســتنی کەمتریــن‬ ‫داهــات لــە فرۆشــییدا هیچــی تــر لەگــەڵ خۆیــدا نەهێنــاوە‪ .‬ئەگەرچــی‬ ‫مەنگەنیــز لــە بەرهەمەکانــی پــۆاڵدا زیاتــر بەکاردێــت بــەاڵم لــەو‬ ‫بەرهەمانەشــدا کــە کاربۆنــی کەمیــان تیدایــە قازانجــی خــۆی هەیــە‬ ‫وەک پاتــری ئوتومبیــل‪ ،‬تۆربینــەکان‪ ،‬و ئوتومبیلــە کارەباییەکانــن‬ ‫‪ .‬هەڵکشــانی داخــوازی ئوتومبیلــی کارەبایــی لــە ســاڵی ‪٢٠١٩‬ەوە‬ ‫بووەتــە هەڵکشــانی داخــوازی لەســەر کانزاکــە‪ .‬لــە ســاڵی ‪٢٠١٩‬دا‬ ‫بیســت ملیــۆن تــۆن لــە کانزاکــە ڕەوانــەی دەرەوەی ئەفریــکا کــراوە‬ ‫بــە بەهــای چــوار ملیــار دۆالر‪ .‬لــە باشــووری ئەفریــکا ڕێــژەی ناردنــە‬ ‫دەرەوە ‪ %٢٥‬پێکئەهێنێــط لــە کاتێکــدا داهاتەکــەی تەنهــا ‪8.3%‬ی‬ ‫کــۆی داهاتیــی گشــتی‌ پێکئەهێنــت‪ .‬کچــان و ژنــان دووچــاری‬ ‫چەوســاندنەوە‪ ،‬هەلومەرجــی ســەختی کارکــردن‪ ،‬ژەهــراوی بــوون‪،‬‬ ‫نەخۆشــییەکانی ســنگ و بــە تایبــەت ســیل ئەبنــەوە ‪.‬‬ ‫مانگرتنەکانی کرێکاران بوونە هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان لە پورتوگال‬ ‫ڕۆژانــی ‪ ١٧‬و ‪١٨‬ی جــواڵی ‪،٢٠٢١‬زیــاد لــە دووســەد گەشــتی فڕۆکە‬ ‫لــە فڕۆکەخانــەی نێودەوڵەتــی لیســبۆن – پورتــوگال هەڵوەشــینراوە‬ ‫پــاش ئــەوەی کرێکارانــی کۆمپانیــای گراوندفــۆرس لــە فڕۆکەخانــە‬ ‫بــۆ مــاوەی دوو ڕۆژ دەســتیان دایــە مانگرتــن لــە پێنــاو پێدانــی‬ ‫دەســتبەجێ‌ی مووچــەو دەرماڵەکانیــان و دوانەخســتنیان لەژێــر‬ ‫هیــچ بیانوویەکــدا ‪ ،‬لەگــەڵ دڵنیــادان لــە پێدانــی شایســتە داراییەکانــی‬ ‫پشــووی ســااڵنە پێــش کۆتایــی ســاڵ‪.‬‬ ‫پەرستاران خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کارن‬ ‫پەرســتارانی نەخۆشــخانەی ماکالریــن ماکۆب‪-‬ماونــت کلیمانــس‬ ‫لــە ویالیەتــی میشــیگان مــاوەی ‪ ١٠‬ڕۆژیــان بــە بەڕێوەبەرایەتــی‬ ‫نەخۆشــخانەکە دا تــا خاڵەکانــی گرێبەســتی کاری کــۆن کــە لــە ‪٢٧‬ی‬ ‫جــواڵی پووچــەڵ ئەبنــەوە هەڵبوەشــێنێتەوە‪ .‬نوێنەرانــی پەرســتاران‬ ‫لــە یەکێتــی کرێکارانــی نێونەتەوەیــی کرێکارانــی شــارەزا (‪)OPEIU‬‬ ‫ڕایگەیانــد کــە ســەرجەم پەرســتاران کــە ژمارەیــان ‪ ٥٣٠‬پەرســتارە‬ ‫دەســت لــە کارئەکێشــنەوە گــەر وەالم بــە داخوازییەکانیــان‬ ‫نەدرێتــەوە‪ .‬پەرســتاران لــە گرێبەســتی کۆنــدا ناچارکــران کــە بــە‬ ‫ڕێــژەی ‪ %١٠‬کەمتــر مووچــە وەربگــرن‪.‬‬

‫کرێکارانی فریتۆ‪-‬لەی ماوەی چەند هەفتەیە لە مانگرتندان‬ ‫ســەدان کرێکارانــی کۆمپانیــای ‪ Frito-Lay‬لــە تۆپیــکا –کەنســاس‬ ‫کــە کاری دروســتکردنی چپســی پەتاتــە و گەنمەشــامی‪ ،‬و خواردنــی‬ ‫پــاروون دژ بــە هەلومەرجــی کارکــردن‪ ،‬نەبوونــی ســەالمەتی‬

‫کارکــردن‪ ،‬لــە ســەرەتای مانگــی جواڵیەوە دەســتیان داوەتــە مانگرتن‪.‬‬ ‫کرێــکاران شــێوازی نۆبەتــی کارکردنیــان بــە «شــفتەکانی خۆکوژیی»‬ ‫ناوزەدکــردووە‪ .‬ڕایانگەیانــد چیتــر بەرگەی ئیزافەکاری تا ڕاددەی ‪٨٤‬‬ ‫ســەعات لــە هەفتەیەکــدا و کارکــردن لەوپــەڕی گەرمــای نێــو کارگەکــە‬ ‫ناگــرن و شــتێکیان بــۆ نەماوەتــە بەنــاوی ژیانکــردن وەک مــرۆڤ‪،‬‬ ‫و ئامــادە نیــن تــا بەدەستخســتنی داخوازییەکانیــان ب گەڕێنــەوە‬ ‫ســەر کار‪ .‬فریتۆ‪-‬لــەی موڵکــی کۆمپانیــای ‪ PepsiCo‬ە و کرێــکاران‬ ‫بــۆ هاوپشــتی نێونەتەوەیــی داوایــان لــە ســەرجەم کرێکارانــی تــر‬ ‫کــردووە چیتــر بەرهەمەکانــی ئــەم کۆمپانیایــە نەکــڕن چونکــە لەســەر‬ ‫شــەکەتوماندووبوونی هاوچینەکانیــان لــە ســەخترین هەلومەرجــی‬ ‫کارکردنــدا بەرهــەم هێنــراون‪ .‬هەندێــک کرێــکار ڕایانگەیانــد مــاوەی‬ ‫زیــاد لــە ‪ ١٠‬ســاڵە تەنهــا کەمتــر لــە یــەک دۆالر کــرێ‌ی کاریــان‬ ‫چووەتەســەر‪ ،‬ئەمــە لــە کاتێکدایــە فرٶشــییەکانی کۆمپانیــا لــە ســاڵی‬ ‫‪٢٠٢٠‬دا بــڕی ‪ 4.2‬ملیــار دۆالر بــووە‪ ،‬و پشــکەکانی کۆمپانیاکــە ‪%١٩‬‬ ‫چووەتــە ســەرو بــڕی مووچــەی دەســتەی بەڕێوەبەرایەتــی بــە تەنهــا‬ ‫زیــاد لــە ‪ 18.3‬ملیــۆن دۆالر بــووە‪.‬‬

‫ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکارانی گەیاندن بۆ مووچەی باشتر و ڕێکخراوبوون‬ ‫ســەدان شــوفێر لــە هــەردوو کۆمپانیــای ‪ Uber‬و ‪ Lyft‬دەنگیــان‬ ‫خۆیــان خســتە پــاڵ ســەدان کرێــکاری تــر کــە لــە ڕێــگای‬ ‫ئەپلیکەشــنەکانی گەیاندنــەوە کار ئەکــەن‪ .‬کرێــکاران خوازیــاری کــە‬ ‫ئەنجومەنــی نوێنەرانــی ئەمریــکا هاوپشــتی خۆیــان بــۆ پرۆژەیاســای‬ ‫‪ Pro Act‬نیشــان بدەن کە پرۆژەیەکە بۆ پاراســتنی مافی کرێکاران‬ ‫لــە مافــی ڕێکخراوبــوون‪ .‬کرێــکاران ماوەیەکــی زۆرە ناڕازیــن بــە‬ ‫مووچــەی کــەم‪ ،‬هەلومەرجەکانــی کارکــردن و چەوســاندنەوەیان لــە‬ ‫الیــەن کۆمپانیــا گەورەکانــی گەیاندنــەوە‪ .‬لــە کاتێکــدا کــە داهاتیــان لــە‬ ‫کاتــی پەتــای ڤایرۆســی کۆرۆنــا زۆر چووەتــە هەڵکشــاوە‪.‬‬

‫کرێکارانی جەنەراڵ مۆتۆڕز لە کۆریای باشوور دەستیان دایە مانگرتن‬ ‫ڕۆژی ‪٢٠‬ی جــواڵی ‪ ، ٢٠٢١‬کرێکارانــی کۆمپانیــای جەنــەراڵ‬ ‫مۆتــۆڕز لەپێنــاو زیادکردنــی مووچەکانیــان دەســتیان دایــە مانگرتنــی‬ ‫کاتیــی‪ .‬جەنــەراڵ مۆتــۆڕز خاوەنــی ســێ کارگەیــە لــەو واڵتــە‪ ،‬دووان‬

‫لــە کارگــەکان لــە ڕۆژئــاوای ســیئۆلی پایتەختــن و ئــەوەی تریــان لــە‬ ‫باشــووری واڵتەکەیــە‪ .‬لــە مانگــی مەی‌یــەوە تاکــو ئێســتا نوێنەرانــی‬ ‫کرێــکاران و بەڕێوەبارەیتــی کۆمپانیــا ‪ ١٣‬خولــی دانیشــتنیان ئەنجــام‬ ‫داوە بــێ ئــەوەی بگەنــە هیــچ دەرئەنجامێــک‪ .‬یەکێتــی کرێــکاران کــە‬ ‫نوێنەرایەتــی کرێکارانــی مانگرتــوو ئــەکات خوازیــاری زیادکردنــی‬ ‫مووچەیــە بــە بــڕی ‪ 99,000‬ۆن (‪٨٦‬دۆالر) لــە مانگێکــدا‪ ،‬جگــە‬ ‫لــە پێدانــی ‪١٠‬ملیــۆن ۆن بــە شــێوەی قیســت و بڕینــەوەی خەاڵتــی‬ ‫ســااڵنە بــۆ هــەر کرێکارێــک‪ .‬ســەرباری ئــەوەی یەکێتــی کرێکارانــی‬ ‫خوازیــاری دانانــی پالنێکی پاشــەڕۆژییە بــۆ زیادکردنی بەرهەمەکانی‬ ‫کۆمپانیاکــە لــە کۆریــای باشــوور‪ .‬بەڕێوەبەرایەتــی کۆمپانیــا تاکــو‬ ‫ڕازی بــووە بــە زیادکردنــی مووچــە بــە بــڕی ‪ 26,000‬ۆن لەگــەڵ‬ ‫پێدانــی ‪ ٤‬ملیــۆن وەک خەاڵتــی ســااڵنە بــۆ هــەر کرێکارێــک‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫یەکێتیەکــە تاکــو ئێســتا بــەو بــڕە کەمــەی زیادکــردن ڕازی نییــە‪ .‬بــڕی‬ ‫بەرهەمهێنــان لــە کۆمپانــای جەنــەراڵ مۆتــۆڕزی کۆریــای باشــوور‬ ‫ئەگاتــە بەرهەمهێنانــی ‪٦٣٠‬هــەزار یەکــەی بەرهەمهاتــوو‪.‬‬

‫کۆمپانیاکانی دروستکردنی جلوبەرگ بە بەهای نزیک لە ‪ ١٢‬ملیار دۆالر‬ ‫قەرزاری کرێکارانن‬ ‫بــە پــێ‌ی دوایــن ڕاپۆرتــی کەمپەینــی ‪Clean Clothes‬‬ ‫‪ )Campaign (CCC‬کــە لــە ژێــر ناونیشــانی ( هێشــتا مووچەکــەی‬ ‫پێنــەدراوە) کۆمپانیاکانــی ڕســتن و چنیــن و دروســتکردنی جلوبەرگ‬ ‫بــە بــڕی ‪ 11.85‬ملیــار دۆالر قــەرزاری کرێکارانــن و هێشــتا‬ ‫مووچەکانیــان پێنــەداون‪ ،‬توێژینەوەکــە داتاکانــی مارســی ‪٢٠٢٠‬‬ ‫تاکــو ‪ ٢٠٢١‬لەبەرچــاو گرتــووە کــە پشــتی بەســتووە بــە ڕاپۆرتێکــی‬ ‫پێشــتری مانگــی ئۆگســتی ‪ .٢٠٢٠‬لــە کاتێکــدا برانــدە جیهانییــەکان‬ ‫جارێکــی تــر قازانجیــان ڕوولەســەر کردووەتــەوە بــەاڵم زۆرێــک لــە‬ ‫کارگەکانیــان لــە واڵتــە هەژارنشــینەکانی وەک میانمــار‪ ،‬ئیندۆنیســیا‪،‬‬ ‫هیندوســتان‪ ،‬ڤێتنــام‪ ،‬ســیریالنکا‪ ،‬بەنــگالدش بــە بیانــووی نەبوونــی‬ ‫پــارە و داخســتن دەســتیان گرتــووە بەســەر مووچــەی زۆرێــک لــە‬ ‫کرێــکاران و کەمکردنــەوەی مووچەکانیــان‪.‬‬ ‫لە یادەوری زیادکردنی کرێ کار‪ ،‬کرێکاران جارێکی تر خواستی زیادکردنیان‬ ‫هێنایەوە بەر باس‬ ‫لــە یــادەوەری ‪ ١٢‬ســاڵەی زیادکردنــی کــرێ‌ی کار‪ ،‬کرێکارانــی‬ ‫ڕۆژئــاوای نــۆرث کارۆلینا‪-‬ئەمریــکا لــەو یــادەدا بــە پــاکارد و و‬ ‫وتنــەوەی دەیــان دروشــم ڕێپێوانیــان ئەنجــام دا و جارێکــی تــر‬ ‫خواســتی زیادکردنــی کــرێ‌ی کاری کرێکارانیــان دایــەوە بــە گــوێ‌ی‬ ‫خاوەنــکاران و دەســەاڵتدارانی والیەتەکــە‪ .‬کرێــکاران پێیــان وایــە‬ ‫گۆڕینــی کــرێ‌ی کار لــە نــۆرث کارۆلینــا ئەبێتــە گۆڕینــی ســەرجەم‬ ‫کۆمەڵــگای ئەمریکــی‪ .‬لــە ســاڵی ‪٢٠٠٩‬ەوە النــی کەمــی کــرێ ‪7.25‬‬ ‫دۆالرە بــۆ هــەر ســەعاتێکی کارکــردن‪ .‬ڕێکخــراوی ‪NC Raise Up‬‬ ‫کــە لقێکــی بزووتنــەوەی ‪ Fight for $15‬ە ڕێکخــەری ڕێپێوانــەکان‬ ‫بــوو لــە ‪٢٢‬ی جــواڵی ‪ ،٢٠٢١‬لــە بەیاننامەیەکــدا ڕایگەیانــد‪»:‬‬ ‫هەرچەنــدە لــە هەندێــک والیــەت النــی کەمــی کــرێ لــە هەندێــک‬ ‫کەرتــدا بــووە بــە ‪ ١٥‬دۆالر بــەاڵم لــە خــوارووی واڵت هێشــتا‬ ‫کرێــکاران و بــە تایبــەت ڕەشپێســت و ڕەنــگ تێــرەکان بەهــۆی یاســا‬ ‫ڕاسیســتییەکانەوە بێبــەش کــراون لــە زیادکردنــی النــی کەمــی کــرێ‬ ‫بــۆ ‪١٥‬دۆالر لــە ســەعاتێکدا ‪ .‬ڕێپێوانەکــە هــاوکات لــە چەنــد شــاری‬ ‫وەک دورهــام‪ ،‬شــارلۆت‪ ،‬فایتەڤیــڵ و ‪..‬هتــد بەڕێوەچــوو‪.‬‬ ‫لــە ئەڵمانیــا ژمــارەی بلیۆنێــرەکان لــە ســاڵی ‪ ٢٠٢٠‬گەیشــتە ‪١٣٦‬‬ ‫بلیۆنێــر کــە ‪٢٩‬یــان زیاتــرە لــە ســاڵی پێشــتر هەروەهــا ژمــارەی‬ ‫ملیۆنێــرەکان هەڵکشــاوە بــەرەو ‪ ٥٤٢‬هــەزار ملۆنێــر کــە ‪ ٣٥‬هــەزاری‬ ‫لــە ســاڵی پێشــتر زیاتــرە‪.‬‬


‫ژمارە‪ )١٦( :‬یەک شەمە ‪)٢٠٢١/٨/١( -‬‬

‫جیهانی‬

‫‪3‬‬

‫ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫ئۆڵۆمپیاد لە سێبەرى مەرگى بە کۆمەڵدا‬ ‫نووسینى‪ :‬برایان داین‬ ‫و‪ :‬بڕیار فەرەج‬ ‫ئۆڵۆمپیــادى هاوینــە لــە ڕۆژى پێنجشــەمدا هــاوکات لەگــەڵ‬ ‫هەڵکشــانێکى گــەورەى کۆڤیــد‪١٩‬ەدا دەســتیپێکرد‪ .‬هەروهکچــۆن لــە‬ ‫ســاڵى ‪١٩٣٦‬دا لــە ئۆڵۆمپیــادى بەرلینــدا لەگــەڵ هەڵگیرســانى جەنگــى‬ ‫دووهەمــى جیهانییــدا بــە تۆقانەکانییــەوە دەســتیپێکرد‪ ،‬یارییەکانــى‬ ‫ئەمســاڵیش چاوەڕوانــى ئــاوراى تراژیدیایەکــى مرۆیــی لێدەکرێــت‪.‬‬ ‫بەهــۆى پەتاکیشــوەربڕەکەوە‪ ،‬ئۆڵۆمپیــادى ‪ ٢٠٢٠‬دواخــرا‪ .‬لــە‬ ‫ئێســتادا یارییــەکان دەســتیانپێکردووە بــە بەهانــەى ئــەوەى کــە‬ ‫پەتاکــە لەژێــر کۆنتڕۆڵدایــە‪ ،‬هەروەهــا گوایــە کۆبوونــەوەى بــە‬ ‫کۆمەڵــى یاریزانــان و هاندەرانیــان ســەالمەتە‪.‬‬ ‫بــەاڵم ئــەم وەهمــە بەهــۆى زیادبوونــى جارێکیتــر ڕێــژەى‬ ‫توشــبوونەوە کەلێنێکــى گــەورەى تێکــەوت – کــە ئەمــە لەنــاو‬ ‫گونــدى ئۆڵۆمپــى و دەوروبەرەکەشــیدا ڕوویــدا‪.‬‬ ‫لە ‪٦-٢٣‬دا خەڵک ناڕەزایەتیی دەردەبڕن دژ بە دەســتپێکى ئۆڵۆمپیادى‬ ‫تۆکیــۆ ‪ :٢٠٢٠‬نزیــک بینــاى میترۆپۆلیتنــى حکومەت لە تۆکیۆ‬ ‫(ســاتى ئــەم نوســینەى ئێســتا‪ ،‬بەهــۆى کۆڤیــدەوە زیاتــر لــە ‪١٠٠‬‬ ‫کــەس گیــان لەدەســت دەدەن) ئەمــە وتــەى بەڕێــوەرى گشــتیی‬ ‫تەندروســتیی جیهانییــە لــە لیژنــەى نێودەوڵەتیــی ئۆڵۆمپیــاددا‬ ‫لــە ڕۆژى چوارشــەم‪ .‬هەروەهــا کاتێــک مەشــخەڵى ئۆڵۆمپیــاد‬ ‫دەکوژێتــەوە لــە بــەروارى ‪٨‬ى ئۆگەســتدا‪ ،‬زیــاد لــە ‪ ١٠٠‬هــەزار‬ ‫کــەس دەناڵێنــن بەدەســت کۆڤیــدەوە)‪.‬‬ ‫لــە جیهانــدا‪ ،‬لــە مانگــى ڕابــردوودا ‪ ٤٧‬لــە ســەد زیاتــر لــە خەڵــک‬ ‫تــووش دەبــن کــە ڕێژەکــەى دەکاتــە ‪ ٥٢٣‬هــەزار کەیــس لــە یــەک‬ ‫ڕؤژدا‪ ،‬کــە لــە هەمــان یــەک ڕۆژدا ‪ ٧٩٠٠‬کــەس بەهــۆى کۆڤیــدەوە‬ ‫گیــان لەدەســت دەدەن‪.‬‬ ‫کەیســەکان لەنێوان هەزاران وەرزشــەوانى ئۆڵۆمپیاد و ســتافەکەیدا‬ ‫تەشــەنە دەکات‪ .‬تــا ئێســتا ‪ ١١٠‬کــەس لەوانــەى کــە بەشــدارن و کار‬ ‫دەکــەن لــە ئۆڵۆمپیــاددا توشــبوون‪ ،‬کــە دوو لەســەر ســێێ ئەوانــە‬ ‫هاواڵتیانــى یابانیــن و ئەوانــى دیکــەش وەرزشــەوانان و تیمەکانــن‬ ‫کــە گەشــت دەکــەن لــە واڵتێکــەوە بــۆ واڵتێکــى دیکــە‪ .‬النــى کــەم‬

‫زانا ئەحمەد‬

‫چــوار لەوانــە ئــەو وەرزشــەوانانەن کــە لــە تۆکیــۆن و دەیانــى دیکــە‬ ‫کــە لــە ڕێــگاى بەریەککەوتنــەوە بــە ئــەو چــوارە توشــبوون‪.‬‬ ‫توشــبوونى ئــەم ژمارەیــەش دەرخــەرى ئــەو ڕاســتییەیە کــە‬ ‫ڕێکارەکانــى خۆپارێزیــی شکســتیان هێنــاوە‪ .‬پڕۆفیســۆرێکى‬ ‫ئوســتڕاڵى بــە نــاوى هانــس وێســتەربیک لــە دیمانەیەکــدا دەڵێــت‬ ‫توشــبوونى یاریزانــان هۆکارێکــى مەترســیدارە لــە گەشــەیەکى زۆر‬ ‫خێــرای کۆرۆنــادا‪ .‬بــە مانایەکــى دیکــە‪ ،‬هــەر یاریزانێــک لــە دوو‬ ‫پێشــبڕکێدا بەشــدار دەبێــت‪ :‬خواســتى وەرزشــکارەکە و تێپەڕاندنــى‬ ‫ســنورەکانى دەســتکەوتە جەســتەییەکانى مــرۆڤ‪ ،‬لــە هەمانکاتــدا لــە‬ ‫پێشبڕکێشــدایە بــۆ هەڵهاتــن لــە توشــبوون بــە کۆرۆنــا‪.‬‬ ‫یابانیــش کــە واڵتــى خانەخوێــی ئۆڵۆمپیــادى ‪٢٠٢٠‬یــە ڕۆژانــە زیــاد‬ ‫لــە ‪ ٣٥٠٠‬کەیســى نــوێ تۆمــاردەکات و ڕێژەکــەش بــەردەوام لــە‬ ‫بەررزبوونەوەدایــە‪ ،‬کــە تێیــدا تەنیــا لــە تۆکیــۆدا ڕۆژانــە ‪١٤٠٠‬‬ ‫کەیــس تۆماردەکرێــت‪ .‬بــە گشــتیش‪ ،‬یابــان ‪ ٨٢٥‬هــەزار کەیســى‬ ‫تۆمــار کــردووە و ‪ ١٥‬هــەزار مردنــى تێــدا بــووە‪ ،‬کــە زۆرینــەى ئــەم‬ ‫توشــبوون و مردنــە لــە ســەرەتاى ئەمســاڵدا ڕوویــدا‪.‬‬ ‫ئامــارەکان ئــەوە نیشــاندەدەن کــە زیاتــر لــە ‪ ٨٣‬لــە ســەدى‬ ‫دانیشــتووانى یابــان دژى ســازدانى ئۆڵۆمپیــادن لــەم ســاڵدا‪ .‬خەڵکــى‬ ‫ناڕازییــش لــە دەرەوەى یاریــگاى گشــتییدا کۆبونــەوە کاتێــک‬

‫ئاهەنگــى دەســتپێکى ئۆڵۆمپیــاد لــە ژوورەوە دەگێــڕدرا و هاواریــان‬ ‫دەکــرد‪ :‬ئۆڵمپیــاد دوابخــەن‪ ،‬دەســتبەجێ ڕایبگــرن‪ ،‬هــەر ئێســتا‬ ‫ئاهەنگــى دەســتپێک بوەســتێنن‪.‬‬ ‫لــە ‪١٩٣٦‬دا‪ ،‬ئۆڵۆمپیــادى بەرلیــن لەالیــەن حزبــى فاشیســتى نازییەوە‬ ‫بەکارهــات بــۆ بــرەودان بــە ئایدۆلۆژیاکــەى خــۆى کــە بریتــی بــوو‬ ‫لــە بااڵیەتیــی ڕەگــەزی ئــاری و سیاســەتى دژە‪-‬جوولەکە‪ .‬ئێســتاش‪،‬‬ ‫ئۆڵۆمپیــادى ‪ ٢٠٢٠‬بەشــێوەیەک ڕێکخــراوە کــە پتــر بــۆ ناردنــى‬ ‫پەیامێکــى چینــى ســەرمایەدارە بــۆ دانیشــتووانى جیهــان کــە تێیــدا‬ ‫ئەمــەى تێــدا دەخوێنینــەوە‪ :‬هیــچ ڕێکارێــک ناگرینەبــەر بــۆ پاراســتنى‬ ‫ژیانــى مــرۆڤ‪ ،‬بێگوێــدان بــەوەى باجەکەشــى هەرچەنــد بێــت‪.‬‬ ‫پێویســتە هەمــوو هەوڵێــک بخرێتەگــەڕ دژ بــەم جــۆرە لــە سیاســەتى‬ ‫کــوژەر و نامرۆیــی‪ .‬پێویســتە ئــەم توڕەییــە جەماوەرییــەى دژ‬ ‫بــەو خستنەمەترســییەى ژیانــى مــرۆڤ کــە لــەم ســاتەدا لــە یابانــدا‬ ‫بەیانکــراوە و پیادەدەکرێــت‪ ،‬هەروەهــا لــە هــەر شــوێنێکى دیکــەى‬ ‫ئــەم جیهانــەدا بوونــى هەیــە‪ ،‬ئاڕاســتەبکرێت و بخرێتــە تەنیشــت ئــەو‬ ‫هێڵــە سیاســییانەى کــە دژ بــە نەزمــى کۆمەاڵیەتیــی ســەرمایەداریی‬ ‫و ملکەچکردنــى ژیانــى مرۆڤــن لەپێنــاو قازانــج و بەرژەوەندییەکانــى‬ ‫ئۆلیگارشــى دارایــی و ســەرمایەداراندا‪.‬‬

‫خۆپیشاندانەکان لە خوزستانى ئێرانەوە کڵپەى کردووە و‬ ‫هێزە ئەمنییەکانیش بەربەریانە هێرشیان دەکەنەسەر‬

‫خۆپیشــاندانەکانى ئێــران ڕۆژ لــە دواى ڕۆژ زیاتــر گــڕ دەگرێــت‬ ‫و بڵێســەى ناڕەزایەتییــە ئاگرینەکانیــش کــە چەندیــن ناوچــە و‬ ‫شــارى گرتووەتــەوە‪ ،‬تادێــت دەبێتــە مەترســییەکى گەورەتــر‬ ‫لەســەر دەســەاڵتى کۆمــارى ئیســامیی ئێــران‪ .‬هــۆکارە ســەرەکی‬ ‫و یەکەمینەکــەى خۆپیشــاندانەکان خــۆى لــە کەمیــی ئــاودا‬ ‫دەبینییــەوە‪ ،‬لەکاتێکــدا هەنووکــە چەندیــن ناڕەزایەتــی و داواى‬ ‫ڕەواى دیکــەى هاواڵتیانــى هاتووەتەســەر‪ .‬ســەرەتا لــە ناوچــە‬ ‫جیاوازەکانــى پارێــزگاى خوزســتانەوە لــە بــەروارى ‪٧-١٥‬ەوە‬ ‫ناڕەزایەتییــەکان هاتنــەدەرەوە و پاشــان گواســترانەوە بــۆ چەندیــن‬ ‫جێــگاى دیکــە؛ کــە تاکــو ئێســتا گــڕى ناڕەزایەتییــەکان نــەک کــەم‬ ‫تینتــر بــووە‪ ،‬بەڵکــو بەهێزتربــووە و ئومێــدى تەشــەنەى زیاتریشــى‬ ‫لێدەکرێــت‪ .‬لەبەرامبــەردا و بــۆ دامرکاندنــەوەى ئــەم بڵێســە نوێیــە‪،‬‬ ‫هێــزە ئەمنییەکانــى ئێــران بــە شــێوەیەکى بەربــەرى پەنایــان‬ ‫بردووەتەبــەر بەکارهێنانــى چەندیــن جــۆرى جیــاوازى چــەک‬ ‫لەوانــە کاڵشــنکۆف و دەمانجــە و گازى فرمێســکڕێژ و‪ ،‬تەنانــەت‬ ‫تاپڕیــش بــۆ ســەرکوتکردنى خۆپیشــاندەران‪ .‬ئەمــەش بــوو وایکــرد‬ ‫تەنیــا لــە چەنــد ڕۆژى یەکەمــى ناڕەزایەتییەکانــدا ‪ ٨‬خۆپیشــاندەر‬ ‫بکوژرێــن کــە یەکێکیــان لــە خــوار تەمەنــى ‪ ١٨‬ســاڵییەوەیە‪ .‬ئەمــە‬ ‫ســەربارى ئــەوەى ژمارەیەکــى زۆر لــە خۆپیشــاندەرانى هاواڵتــى‬ ‫برینداربــوون و تــا ئێســتاش لەژێــر چاودێریــی پزیشــکدان کــە‬ ‫بەشــێکیان بــە چەکــى تاپــڕ بریندارکــراون‪ .‬هەروەهــا لــە ناوچــەى‬ ‫ئەهــواز‪ ،‬کــە دانیشــتووانەکەى کەمینەیەکــى عەرەبــن‪ ،‬ژمارەیەکــى‬ ‫زۆریان لێدەســتگیرکراون و تا ئەم ســاتە لە کونجى زیندانەکاندان‬

‫و گومانــى ئــەوە دەرکێــت ئەشــکەنجەى زۆر لەبەرامبــەر ئەمــان و‬ ‫هەمــوو دەســتگیرکراوانى دیکــە بەکارهاتبێــت‪.‬‬ ‫تەنیــا هــۆکار لەپشــتى ئــەم بەرپەرچدانــەوە تونــد و دڕندانــەى‬ ‫دەســەاڵتى کۆمــارى ئیســامى دژ بــە خۆپیشــاندەرانى بێچــەک‬ ‫بریتییــە لــەوەى کــە خەڵکــى چەوســاوەى ئێــران لــە مەینەتــی‬ ‫گــەورەدا دەژیــن و قەیرانــە ئابــورى و سیاســییەکان و زەوتکردنــى‬ ‫ئازادییەکانیــان تەنگــى بــە ژیانــى زۆر ســەرەتایی هاواڵتیانــى ئێران‬ ‫هەڵچنیــوە‪ .‬ئــەم ســەرکوت و کوشــتارەى خۆپیشــاندەران لەالیــەن‬ ‫دەســەاڵتى ئێرانییــەوە‪ ،‬مێژوویەکــى دورودرێــژى هەیــە‪ ،‬بــۆ‬ ‫نموونــە‪ ،‬ناڕەزایەتییەکانــى نۆڤەمبــەرى ســاڵى ‪٢٠١٩‬ش بــە هەمــان‬ ‫شــێوە بــووە هــۆى کوژرانــى ســەدان خۆپیشــاندەر‪ .‬ئەمــەش‪،‬‬ ‫ســەرئەنجام‪ ،‬وایکــردووە‪ ،‬ژیانــى یــەک بــە یەکــى خۆپیشــاندەران‬ ‫و خەڵکــى بەشــمەینەتى ناڕازیــی لــە هەمــوو ڕاپەڕینەکانــدا‬

‫بخاتــە مەترســییەکى زۆرەوە‪ .‬دەســەاڵتە هەمجۆرەکانــى واڵتانــى‬ ‫جیهانــى ســەرمایەداریی ئەمــڕۆ بــێ دوودڵــى و بــە ڕوون و‬ ‫ئاشــکرا هــەر لــە ڕۆئــاواوە بــۆ ئەوروپــا و ڕوســیا و چیــن و‬ ‫ڕۆژهەاڵتــى ناوەڕاســت پێکــڕا پەنادەبەنــە بــەر هێرشــى تونــد‬ ‫بۆســەر خۆپیشــاندەران و دەنگــى ناڕازیــی چونکــە خۆیــان دەزانــن‬ ‫کــە قەیرانــەکان هێنــدە قــوڵ بووەتــەوە و قورســاییەکانى لەســەر‬ ‫ژیانــى خەڵــک هێنــدە زۆرە‪ ،‬چیتــر نــە ڕێگایەکیــان لەبەردەمــدا بــۆ‬ ‫چارەســەرکردنى قەیرانەکانــى ســەرمایەدارى و نــە وەاڵمێکیــان‬ ‫پێمــاوە بــۆ چینەکانــى خــوارەوەى کۆمەڵــگا‪ .‬بۆیــە‪ ،‬پەنابردنەبــەر‬ ‫چــەک و هێــرش و ســەرکوتى خۆپیشــاندەران و داواکانــى خەڵکــى‬ ‫چینەکانــى خــوارەوەى کۆمەڵــگا بووەتــە تاکــە فریادڕەســیان لــە‬ ‫دەربازبوونــى کاتییــان لــە کەوتــن و کۆتاییهاتنــى یەکجارەکییــان‪.‬‬


‫ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫‪4‬‬

‫ژمارە‪ )١٦( :‬یەک شەمە ‪)٢٠٢١/٨/١( -‬‬

‫بیروڕا‬

‫وەهم و چەقبەستوویی ژیان‬ ‫نوسینى‪ :‬ئیبراهیم عومەر‬ ‫لەوانەیــە ئــەو وتانــەی کــە لەبــارەی ژیــان و چەقبەســتنی ژیــان‬ ‫لــە زەلــکاو و قوڕولیتــەی چەوســانەوە بــۆ زۆرینــەی هــەرەزۆری‬ ‫کۆمەڵگــە زۆر ســانا و ســادە و دووبــارە بێتــە پێشــچاو‪ ،‬لــە چەشــنی‬ ‫(برســێتی‪ ،‬بێــکاری‪ ،‬نەبوونــی پێداویســتی و خزمەتگوزارییە گشــتییە‬ ‫ســەرەتاییەکان‪...‬و هیتــر)‪ ،‬بــە تەنیشــتى دەیــان کەلێنــی دیکــەى‬ ‫واقعــى کــە لــە ژیانمانــدا دەرگیــری بوویــن‪ ،‬ئەمــە لــە کاتێکــدا کــە لــە‬ ‫ڕۆمــان و درامــا و فلیمــە ســینەماییە دەسکردەکانیشــدا بــە ڕێژەیــەک‬ ‫بینەریــان ئەبیــن‪ ،‬خۆمــان دەریایــەک لــە فرمێســکی بــۆ ئەڕێژیــن‪.‬‬ ‫کۆمەڵگــە پێکدێــت لــە دوو چینــی کۆمەاڵیەتیــی ســەرەکى کــە دژ‬ ‫بەیــەک و لەبەرامبــەر یەکــدا وەســتاون‪ ،‬هــەژاری و نایەکســانى‬ ‫گەشــتۆتە ترۆپکــی خــۆى و ســەدان ملیــۆن مــرۆڤ بەهــۆی‬ ‫قەیرانــی ئابورییــەوە بێــکار کــراون‪ ،‬خزمەتگوزارییــە کۆمەاڵیەتییــە‬ ‫گشــتییەکان کەوتونەتــە بــەر شــااڵو و هێرشــی دڕندانــە و خشــکەیی‬ ‫و هەمــووی وردە ووردە وەک دوکــەڵ ئەچــن بــە ئاســماندا و‬ ‫کەوتونەتــە بــەر شــااڵوی ئەجنــدای نیولیبرالیــزم‪ ،‬کــە دەرئەنجــام‬ ‫بوونەتــە هــۆى ئــەوەى ناڕەزایەتییــەکان هــەردەم لــە پەرەســەندنى‬ ‫زیاتــردا بــن و ناوبەناویــش کــپ ئەبنەوە‪......‬دەیــان کارەســاتی‬ ‫دیکــەى سروشــتی کــە ئەوانیــش بوونەتــە ئامرازگەلێــک بــۆ کەڵەکەی‬ ‫زیاتــر و زیاتــری ســەرمایە‪ .‬ئــا لــەم کاتانــەدا و لــەم هەلومەرجــەدا‬ ‫کەشــتیی ئاســمانیی بــەرەو بۆشــایی ئاســمان بەڕێئەخــەن وەک‬ ‫دەســکەوتێکی مرۆڤایەتــی‪ ،‬بــەاڵم ئــەوە کام مرۆڤایەتییەیــە کــە‬ ‫ئــەوان باســى دەکــەن؟ لــە هــەر ســوچ و کەلێنێکــی جیهــان یــەک‬ ‫تێڕامــان ئەبێــت لــە ناواخنــی هەلومەرجــە جیهانــی و لۆکاڵییەکانــدا‬ ‫بێتــە بــوون! ئایــا هــۆکاری چونــە ژێــر قەڵەمــڕەوی چەوســێنەران‬ ‫چییــە؟ ئایــا مرۆڤــە بێبەرییــەکان لــە ژیــان و چەوســاوە و بێبەشــان‬ ‫بــۆ بیــر لــە دەســتبردن بــۆ گۆڕینــی ســەراپای ژیــان نابــەن؟‬ ‫ئایــا تەنهــا ئــەوە بەســە کــە بیــر بکەینــەوە لــەوەی کــە ئەمــە ژیــان‬ ‫نییــە ئێمــە بەســەری ئەبەیــن و ئــەوە بەســە هــۆکاری چەوســانەوە و‬ ‫ژیانێکــی پــڕ لــە مەینەتــی بزانیــن؟ یــان دەبــێ بیــر لــەوە بکەینــەوە کــە‬ ‫ســەراپای ئــەم ژیانــە بگۆڕیــن؟ وە هــۆکاری ئــەوە بزانیــن کــە بۆچــی‬ ‫دەســت نابەیــن بــۆ هەڵتەکاندنــی گشــت ئــەو نیزامــە کۆمەاڵیەتییــەی‬ ‫کــە دەوڵــەت و گشــت ئــەو دامودەزگایانــەی لەســەر بنیاتنــراوە‪ ،‬ئایــا‬ ‫ئێمــە بــە شــێوەیەکی گشــتی و لــە بنەڕەتــەوە الوەکیانــە‪ ،‬گرنگیمــان‬ ‫نــەداوە بــە مانــەوەی دەســەاڵت و نیزامــی کۆمەاڵیەتــی ئێســتا‪ ،‬کــە‬ ‫لەســەر بناغــەی چەوســاندنەوە دامــەزراوە؟ ئایــا ئێمــەى چینــى‬ ‫چەوســاوە و بێبەشــەکان بــۆ ڕازیــن یاخــود ڕازیکراویــن بەژیانێکــی‬ ‫لــەم چەشــنە نابەرابــەر و نــا یەکســان و پــڕ لــە ئاڵۆزیــی؟ وە دەیــان‬ ‫پرســیاری تــری واقعــی بــۆ بەبیرکردنەوەکانمانــدا نایــەت!‬ ‫نامۆبــوون و نامۆکردنــی مرۆڤــەکان لــە واقعییەتــی ژیــان بەشــێکی‬ ‫بناغەیــی جیانەکــراوەی خــودی نیزامــی ســەرمایەدارییە‪ ،‬کــە هــەر لــە‬ ‫باڵوکردنــەوەی ئــەو وەهمــەوە دێــت کە قازانج حەقی ســەرمایەدارانن‬ ‫و بزاوتنی جوڵەی ســەرمایە و کااڵ و قازانج بە جۆرێک داپۆشــراوە‬ ‫کــە گوایــە هێــزی کاری چینێکــی فراوانی کۆمەاڵیەتــی لەبەرهەمهێناندا‬ ‫ئەنجامــی ئــەدات‪ ،‬کــە بریتییــە لــە زیادەبایــی و دزینــی دەســت ڕەنجــی‬ ‫ئــەو چینــەی کۆمەاڵیەتیــە و ڕەوایدانــە بــە ســەرمایە و دانانــی‬ ‫یاســا و دەســتور و دەوڵــەت و گشــت دامــودەزگاکان لەســەر ئــەم‬ ‫ڕەوایدانــە دامــەزراوە‪ ،‬و ڕێســاکان خزمەتکاریــی بەرژەوەندییەکانــی‬ ‫بۆرژوازییەکانــن لــە ڕوی ئابــوری و سیاســی و کۆمەاڵیەتییــەوە‪ ،‬و‬ ‫لــە نێوانیشــیاندا میدیــاکان ڕۆڵــی کاریگەرییــان بــووە و ئێســتاش بــە‬ ‫هێزێکــی زۆرتــر و جیهانگیرتــرەوە ڕۆڵیــان هەیــە لــە باڵوکردنــەوەی‬ ‫ئــەم وەهمــە و نیشــاندانی جیهانێکــی ناواقعــی و کردنــی بــە جیهانێکــی‬ ‫وەهمیــی بەواقعــی نیشــاندراو‪.‬‬ ‫گــەر بــۆ ســتێک وردبینــەوە لــەم نموونــە زۆر ســادە‪ :‬کــە لەبــەردەم‬ ‫شاشــەی تەلەفزیۆنەکانــدا دانیشــتوین ســاتێک لــە کاتــی نیشــاندانی‬ ‫فلیــم و درامــا پــڕ لــە درۆکان و پــڕ لەوەهمەکانــدا‪ ،‬ڕیکالمــی‬ ‫بازرگانــان و ســەرمایەداران دێننــە ســەر شاشــەکان کــە هــەر ئــەو‬ ‫کااڵ بــێ گیانانــەی کــە ریکالمەکــەی بــۆ ئەکــەن‪ ،‬و لــە خراپتریــن‬ ‫کااڵکانمــان لێئەکــەن بــە کااڵیــەک کــە بــۆ ســبەینی خۆشــمان دوای‬ ‫کڕینــی ئــەو کااڵیــە ئەکەویــن ‪ -‬ئەگــەر شانســی ئەوەمــان هەبێــت‬ ‫و چەنــد بــڕە پارەیەکمــان هەبێــت – کــە بەتــەواوی بــەو بڕوایــەی‬ ‫گەیاندوویــن کــە بچینــە بــازاڕ و بیکڕیــن و لەوانەیــە هیــچ کاتیــش‬ ‫باوەڕمــان بــەو کااڵیــە نەبوبێــت کــە بیکڕیــن و لــە زۆر کاتیشــدا‬ ‫خۆشــمان ئەبینــە هــۆکاری ڕیکالمکردنــی بــە خۆڕایــی لــە نــاو کــۆڕ‬ ‫و کۆمەڵەکانمانــدا لەســەر کار و شــوێنی ژیــان بــۆ هەمــان ئــەو‬ ‫کااڵ بــێ گیانانــەی کــە تەنانــەت لــە زۆربــەی کاتەکانیشــدا زیــان لــە‬ ‫تەندروســتی و ژیانمــان ئــەدات‪.‬‬

‫نیشــاندانی گونــدە دەوڵەمەنــد نشــینەکان و دایەنــگا و قوتابخانــە و‬ ‫نەخۆشــخانە و ‪....‬زانکــۆ تایبەتــەکان و ئــەو ئاپارتمانانــەی شــوێنی‬ ‫نیشــتەجێبونن کــە چــوون بــە ئاســماندا‪ ،‬ئــەو کەسانەشــی کــە‬ ‫کاریــان تیــا کــردوون و بەرهەمــی ئــەوان بوون(چینــی خــوارەوە و‬ ‫چەوســاوەی کۆمەڵگــە) ناتوانــن بــە بــەردەم دەرگاکانیانــدا بــڕۆن‪،‬‬ ‫نیشــاندانی جۆرێکــی تــرە لــە جیهانــی وەهــم و باڵوکردنــەوەی‬ ‫وەهمــە بــە تایبەتــی لــە ڕیکالمەکانــدا‪ ،‬کــە هونەرمەنــدان و ئــەو‬ ‫کەســانەی ڕۆڵــی ڕیکالمەکــە ئەگێــڕن بــۆ چۆنییەتــی ژیانکــردن‬ ‫لــە نــاو ئــەو جێگایانــەدا‪ ،‬خۆشــیان باوەڕیــان بــەوە نییــە کــە بــۆ‬ ‫ســاتێک لــەو جێگایــەدا ژیابێتــن و دڵنیاشــم ئەوانیــش و بینەرەکانــی‬ ‫ڕیکالمەکانیــش بــەو وەهمــەوە و بــەو خەیاڵــەوە ژیانیــان تــەواو‬ ‫ئەکــەن کــە لــەو شــوێنانەدا بژیــن و زانکــۆ تەواوکــەن ‪.....‬تــاد ‪ .‬جگــە‬ ‫لــەوەی کــە لــە ڕویەکــی تــرەوە نیشــاندانی شانوشــکۆی هەمــان‬ ‫نیزامــی کۆمەاڵیەتــی سیاســییە کــە « ئێمــە گرنگیمــان پێــداوە و‬ ‫ئەیپارێزیــن و دەســتی بــۆ نابەیــن» و بەوەهــم تیــا ئەژیــن‪ ،‬یــا کــە‬ ‫ڕۆژێــک لــە ڕۆژان جێگۆڕکێــی ئــەو ژیانــە بکایــن و خۆشــباوەڕانە‬ ‫بگەیــن بــە ژیانێکــی لــەو جــۆرە‪.‬‬ ‫هەمــوو ئەمانــە دەزگای جــۆراو جــۆری میدیایــی بــۆ داڕێــژراوە‬ ‫بــۆ باڵوکردنــەوەی ئــەم وەهمــەی ژیــان و هەمووشــی پەردەپۆشــی‬ ‫ئــەوکاال گیاندارانــە ئــەکات کــە بەرهەمهێنەری ئــەم کااڵ بێ گیانانەن‪.‬‬ ‫لــە ڕوی سیاســییەوە بەهەمــان شــێوە رێکالمــی یاســا و ڕێســا‬ ‫دیموکراتییــە گاڵتەجاڕییەکانیــان و دەســەڵت و دەوڵەتەکانیــان بــە‬ ‫شــیکی تــرە لــەم نیزامــە کۆمەاڵیەتییــە پــڕ لــە پشــێویوە و فەوزایــەی‬ ‫کــە ســەد هێنــدەی تــر ژیانــی واقعــی پــڕ لــە چەوســانەوە ئەکاتــە‬ ‫وەهمێکــی تــر کــە پــەردە پۆشــی چەوســانەوەی مــرۆڤ لــە الیــەن‬ ‫مرۆڤــەوە ئــەکات و هەمــوو دامــودەزگا و ســەرخانی سیاســی و‬ ‫پــارت و دەوڵــەت و پۆلیــس لــە نــاو ئــەم تەپوتۆز و تارمایی وەهمەدا‬ ‫ئەبنــە شــکۆی خەلــک و پارێــزەری شــکۆی خەڵــک و ژیانێکــی‬ ‫واقعــی پــڕ ســتەم و چەوســانەوەیان لــە ســەر زەوی لێکردوینەتــە‬ ‫وەهمێکــی گــەورە و ژیانــی بەختەوەریــی واقعــی ســپێردراوە بــە‬ ‫بەختــەوەری لــە وەهمێکــی ناواقعیــدا و ( بەختەوەریشــی لــە ژیانــی‬ ‫واقعیــدا بەســتراوەتەوە بــە دەســتهەڵگرتنی لەبەختــەوەری وەهمیــدا)‬ ‫و جەنــگان و خەباتکــردن‪.‬‬ ‫دەســتهەڵگرتن لــە وەهــم و کۆتاییهێنــان بــە بەختــەوەری واقعــی‬ ‫بەســتراوەتەوە بــە ڕەخنەگرتنێکــی ڕیشــەیی لــە گشــت ســەرخان‬ ‫و ژێرخانــی نیزامــی کۆمەاڵیەتــی و سیاســی ئێســتا ( ڕەخنــە لــە‬ ‫ســەردەمی نیزامــی چینایەتــی کــە هیــچ دڵێکــی نییــە‪ ،‬وە ڕەخنــە لــە‬ ‫نیزامــی کااڵیــی کــە هیــچ ڕۆحێکــی «گیانێکــی» نییــە‪....... ،‬مارکــس)‬ ‫‪ ،‬بەســتراوەتەوە بــە ڕەخنەگرتنــی بنەڕەتــی لــە گشــت ئەرکانەکانــی‬ ‫ئەم نیزامە کۆمەاڵیەتییە چەوســێنەرە « یاســا‪ ،‬دامودەزگا و هونەر‬ ‫و تــەووی ئــەو بەســتەرانەی کــە خزمــەت بــەم نیزامــە کۆمەاڵیەتییــە‬ ‫چەوســێنەرە ئــەکات‪.‬‬ ‫سیاســەت و ڕۆڵــی ڕاگەیانــدن لــە دروســتکردنی جیهانێکــی لــە‬ ‫ڕواڵەتــدا بەختــەوەر کــە یاســا و ڕێســای بۆدانــراوە‪ ،‬بەشــێکی‬ ‫جیانەکــراوەی سیســتەمە چینایەتییــەکان بــووە‪ ،‬بەپێــی گەشــەکردنی‬ ‫ئــەو نیزامــە‪ ،‬ڕۆڵــی ڕاگەیاندنەکانیــش بەهەمــان شــێو گەشــەی‬ ‫کــردووە‪ ،‬بەتایبەتیــش لــە ناواخنــی پێشــکەوتنە تەکنۆلۆجییــەکان‬ ‫و باڵوبوونــەوەی چەندەهــا تــۆڕی کۆمەاڵیەتــی بیســتراو و بینــراو‬

‫ئەوەنــدەی تــر ئــەم ڕۆڵــەی جیهانــی بەختــەوەری ناواقعی تەشــەنەی‬ ‫کــردووە و لــە چارەنوســی لێڵــی مرۆڤەکانــدا نەخشــی بەرچــاو و‬ ‫خێــرای هەبــووە و هەیــە‪.‬‬ ‫دیــارە وەک پێشــتر ووتــم هەمــوو ئــەم وەهمــە پشتبەســتووە بــە‬ ‫یاســا و دەســتور و دەوڵــەت و پۆلیــس و کــۆدەزگای فــراوان‬ ‫کــە هەمیشــە جیهانــە وەهمێیەکــە بەرهەمیدێنێتــەوە و هــەر خــۆی‬ ‫ســتەمکار ئــەکات بــە ســتەملێکراو و ســتەملێکراویش ئــەکات بــە‬ ‫ســتەمکار لــە نــاو خــودی هەمــان ئــەو دەســەاڵت و سیســتەمەدا کــە‬ ‫خــۆی لــە بنەرەتــدا لەســەر بناغــەی چەوســانەوە بنیاتنــراوە‪.‬‬ ‫وردتــر و ڕونتــر ئەتوانیــن ئامــاژە بدەیــن بــە یاســای بنەرەتــی‬ ‫کۆمەڵگــەکان و یاســای هەڵبژاردنــی ئەنجومەنــە یاســادانەرەکان و‬ ‫هەڵبژاردنــی نــاو پــارت و دامــودەزگا حزبییەکانــی خودی دەســەاڵتی‬ ‫چەوســێنەران‪ ،‬کــە هیــچ نییــە جگــە لــە وەهمێــک بــۆ جەمــاوەر و‬ ‫خەڵکــی خــوارەوە و قازانــج و بەرژەوەندیــی چینــی بااڵدەســت و‬ ‫دامودەزگاکانیــان‪ .‬بــۆ نموونــە گەورەتریــن دامودەزگای داپڵۆســێنەر‬ ‫و ســەرکوتگەر نــاو ئەنێــن دەزگای ئاســایش! ئاســایش بــۆ کــێ؟‬ ‫ئاســایش بــۆ ســەرمایەداران و بەرپرســەکانیان یــا بــۆ کۆمەاڵنێکــی‬ ‫بەرینــی چەوســاوەی خــوارەوەی کۆمەڵگــە؟ ئایــا کاتێــک کــە‬ ‫دەنگێکــی ناڕەزایەتــی دژبــە نەبوونــی و گرانــی و بێــکاری و‬ ‫نەبوونــی ســەرەتاییترین خزمەتگــوزاری بــەرز ئەبێتــەوە هــەر ئــەم‬ ‫دەزگایــەی بەنــاو پاراســتنی ئاسایشــە نییــە کــە هەمــوو ئاسایشــی‬ ‫خەڵــک تێــک ئــەداو دەسپێشــخەری ئــەکات لــە بەرپاکردنــی شــەڕ‬ ‫و بشــێوی؟ ئایــا هــەر هەمــان دەزگا نییــە خــۆی بــە ســتەملێکراو‬ ‫ئەزانێــت و بەرامبەرەکــەی ئــەکات بــە ســتەمکار و خیانەتــکاری گــەل‬ ‫و نیشــتیمان؟‬ ‫ڕوداوی هەڵبژاردنــەکان و وەهمــی دیموکراتــی و ســاختەکاری‪،‬‬ ‫گەورەتریــن خۆڵکرنــە چــاوی جەمــاوەری بەرینــی خەڵکــی کرێــکار و‬ ‫بێبەشــە‪ ،‬کــە ڕاگەیاندنــەکان و بڵندگــۆی « جیهانــی وەهــم « ڕۆڵــی‬ ‫ســەرەکی هەیــە لــە هێشــتنەوە و پەرەپێدانــی ئــەم خۆشــباوەڕییە و تــا‬ ‫ئێســتاش ئامرازێکــی کارا بیــە بەدەســت دەســەاڵتدارانی ســتەمکاری‬ ‫چینــە بااڵکانــەوە بــۆ گەشــەدان و ســەرلەنوێ ژیاندنــەوەی ئــەم وەهمە‪.‬‬ ‫بیرکردنــەوە لــە ژیــان کــە چەوســاوەین یــان نــا‪ ،‬وەببیرکردنــەوە و‬ ‫ئاگایــی و ســەلماندنی ئــەوەی کــە چینــەکان هــەن و چینێکیان هەموو‬ ‫ســەروت و ســامانی کۆمەڵگــە بەرهــەم دێنێــت و خۆشــی زۆرینــەی‬ ‫زۆری کۆمەڵگەیــە و لــە ژیــان بێبەرییــە‪ ،‬هیــچ شــانازییەک بــۆ کــەس‬ ‫تۆمــار نــاکات‪ ،‬بــەاڵم بیرکردنــەوە وئاگایمــان بــە ڕزگاربــوون لــەم‬ ‫هەمــووە وەهمــەی کــە نیزامــی بااڵدەســتی کۆمەڵگــە خســتویەتییە‬ ‫ژیانمــان و زەیــن و بیرکردنەوەمــان بریتییــە لــە دۆزینــەوە و‬ ‫تێکۆشــان بــۆ گۆڕینــی ژیانمــان‪ ،‬کــە ســەرمایەداری و نیزامــە‬ ‫کۆمەاڵیەتییــە چــەو ســێنەرەکەی توانیبێتــی هەمــوو شــتێکمان لــێ‬ ‫زەوت بــکات ناتوانێــت بیرکردنەوەمــان بــۆ بەدیهێنانــی ژیانێکــی‬ ‫باشــتر و گۆڕینــی ســەراپای ژیانمــان لــێ زەوت بــکات‪ ،‬بۆیــە‬ ‫پێویســتە لەســەرمان‪ ،‬هەرچــۆن بــۆرژواکان بەرژەوەنــدی چینایەتــی‬ ‫پێکەوەیــان بەســتونەتەوە بــۆ هێشــتنەوەی هەلومەرجــی ئێســتا و‬ ‫یەکگرتــوون ‪ ،‬ئێمــەش بەرژەوەنــدە چینایەتییەکانمــان لــەدەوری‬ ‫یەکترمــان کــۆ بکاتــەوە و هــەر وەســیلەیەک بــەرەو پێشــەوەمان‬ ‫بەرێــت لــەم ملمالنێیەمانــدا بیگریــن بــە دەســتمانەوە و بــرەوی‬ ‫پێبدەیــن‪.‬‬


‫ژمارە‪ )١٦( :‬یەک شەمە ‪)٢٠٢١/٨/١( -‬‬

‫‪8‬‬

‫تەواوکەری الپەڕەکانی تر‬

‫‪5‬‬

‫ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫تەواوکەری سەروتار‬

‫بەشێک لە ژمارەکانی پێشووتری ڕۆژنامەی ڕێچار‬

‫ئــەو ئاڵوگــۆڕەی ئێســتا لــە هاوســەنگیی هێــز و قــەوارە نێونەتەوەیــی و ئابوریــی‬ ‫جیهانیــی لەســەر ئاســتی جیهــان بەگشــتى و ناوچەکــە بەتایبەتــی ڕوویانــداوە‪ .‬ئەمریــکا‬ ‫لــە ســایەی سیاســەتی مانــەوە لــە ناوچەکــە و عێــراق بەتایبــەت‪ ،‬ڕووبــەڕووی چەنــد‬ ‫فشــارێکى ئابــووری و مرۆیــی بووەتــەوە‪ .‬لە میزانیــەی فیدراڵیی ئەمریکا بڕی ملیارەها‬ ‫دۆالر بــۆ ڕووماڵکردنــی خەرجییەکانــی شــەڕ و مانــەوە لــە عێــراق تەرخانکــراوە‬ ‫(ناوەنــدی توێژینــەوە لــە کۆنگرێســی ئەمریــکا‪ ،‬کــە ناوەندێکــی توێژینــەوەی بااڵیــە و‬ ‫لەســەروو حزبەکانەوەیــە‪ ،‬لــە ســاڵی ‪٢٠١١‬دا بــڕی ‪ 802‬ملیــار دۆالری لــە شــەڕی‬ ‫عێراقــدا خــەرج کــردووە‪ ،‬کــە بــە دروســتی لــە هەمــان ســاڵدا بــڕی ‪ 747.6‬ملیــار‬ ‫دۆالری بــۆ تەرخانکرابــوو)‪ .‬ســتراتیژی ئەمریــکا لــە عێــراق و ناوچەکــەدا چەنــدی‬ ‫شکســت و پاشەکشــەی بــە خــۆوە دیــوە‪ ،‬ســەرباری ئــەوەش دەستخسســتنی چەنــد‬ ‫دەســتکەوت و پێشــکەوتنێکى لــە هاوســەنگیی ســتراتیژیی جیهانــی لــە ناوچەکــە‬ ‫لــە بەرامبــەر قــەوارە ئابورییــە ڕکابەرەکانــی تــردا بەجەســتهێناوە (کــە بەشــێوەیک‬ ‫هەڵدەســەنگێندرێت کۆمپانیــای ئەکســۆن مۆبیڵــی ئەمریکیــی زیــاد لــە ‪ ٥٣‬ملیــار دۆالر‬ ‫ســەرمایەگوزاری کــردووە لــە بــواری بەرهەمهێنانــی نەوتــدا)‬ ‫بارودۆخی سیاســی و ئابوری قەیراناویی لە ناوچەکە و عێراقیشــدا بەتایبەتی‪ ،‬و ئەو‬ ‫مەرجانــەی هەڵهێنجــراوی بارودۆخەکــەن دڵنیایــی لــە ڕوونەدانــی هیــچ ئاڵوگۆڕێکــی‬ ‫گــەورە لــە هاوســەنگی سیاســی‪ ،‬قــەوارە ئابــووری و سیاســییەکانی دەکــەن‪ ،‬لــە کاتــی‬ ‫کۆتاییهێنــان بــە بوونــی هێــزى ســەربازیی و شــەڕکەری ســوپای ئەمریــکا و گۆڕینــی‬ ‫بــۆ ڕۆڵــی ڕاوێژکاریــی و ڕاهێنــان‪ ،‬ئەمــە ســەرباری هەڵچنینــی هیــوای زۆرێــک لــە‬ ‫هێــزە سیاســییە ناسیۆنالیســتی و دینــی و تایفییەکانــی الیەنگــری ئێــران بــەوەى کــە‬ ‫هێزەکانــی ئەمریــکا لــە عێــراق و ناوچەکــەدا بکشــێنەوە یــان جێیبهێڵــن‪ .‬بــارودۆخ و‬ ‫هەلومەرجــە سیاســی و کۆمەاڵیەتییەکانــی عێــراق و ناوچــەی ڕۆژهەاڵتــی ناوەڕاســت‬ ‫بەگشــتی زۆر جیاوازتــرن لــەو ڕووداوانــەی لــە ئەفغانســتان و ناوچــەی زەریــای‬ ‫هینــدی و بااڵدەســتیی چیــن تیایانــدا ڕوو دەدەن‪ ،‬هەربۆیــە ئەگــەری هاتنــە پێشــەوەی‬ ‫داعــش وەک هێزێکــی سیاســی و ســەربازیی تیرۆریســتی گونجــاو لــە دووبــارە‬ ‫بەرهەمهێنانــەوەی ســیناریۆی تالیبــان لــە ســەپاندنی نفــوزی سیاســی و چەکداریــی‬ ‫خــۆی بەســەر پانتایــی زەوییەکــی بەرفراوانــدا و دەســتگرتن بەســەر زۆرێــک لــە‬ ‫دەروازە ســنوورییەکان پــاش کشــانەوەی هێزەکانــی ئەمریــکا نــەک تەنهــا ئەگەرێکــی‬ ‫دوورە‪ ،‬بەڵکــو ناواقعیشــە‪ .‬بوونــی ڕوحیــەت و هێــزی شۆڕشــگێرانەی ڕاپەڕینــی‬ ‫ئۆکتۆبــەر و ئەزموونــی خەباتکارانــەی زیــاد لــە دوو ســاڵ‪ ،‬پرســی بەســتنەوەی هیــوا‬ ‫بــە هێــزە تایفــی و قەومییــەکان لــە ئەنجامدانــی چاکســازیی سیاســی و ئابــووری و‬ ‫گۆڕینــی ڕێچکــەی پرۆســەی سیاســی لــە رێــگای هەڵبژاردنــی پێشــوەختەوە‪ ،‬ئەمــە‬ ‫جگــە لــە هێــزی تیرۆریســتی داعــش کــە بــۆ مــاوەی دوو ســاڵ لــە ئەلگــۆی فاشیســانەی‬ ‫تیرۆریســتی و هەڵکێشــراو لــە دواکەوتوویــی ســەدەکانی ناوەڕاســت‪ ،‬دەکاتــە شــتێکی‬ ‫نەگونجــاو و پــڕ لــە وەهــم‪ .‬ڕاپەڕینــی ئۆکتۆبــەر وەک دیادردەیەکــی سیاســی و‬ ‫کۆمەاڵیەتیــی شۆڕشــگێرانە ڕەگوڕیشــەیەکی نێوخۆیــی و جیهانیــی هەیــە‪ ،‬نــەک تەنهــا‬ ‫کاریگەریــی لــە ڕێــڕەوی خەبــات و ئــەو گۆڕانکارییانــەی ئێســتا لــە عێــراق و ناوچەکــە‬ ‫ڕوودەدەن دادەنێــت‪ ،‬بەڵکــو گەڕانــەوە بــۆ پێــش ئۆکتۆبــەری ‪٢٠١٩‬شــى کــردووە بــە‬ ‫کارى نەکــردەم و ئەســتەم‪ .‬دەســتپێکردنی ڕاپەڕینــی جەماوەریــی خەڵــک لــە خوارووی‬ ‫ڕۆژئــاوای ئێــران بەهــۆی کــەم ئاویــی و خێــرا باڵوبوونــەوەی ناڕەزایەتییــەکان بــە‬ ‫زۆرێــک لــە شــار و شــارۆچکەکان و ناوچــە جێنشــین و پیشەســازییەکاندا‪ ،‬هێــز‬ ‫و واتایەکــی گەورەتــر بــە بزووتنــەوەی ناڕەزایەتیــی شۆڕشــگێڕانەی جەمــاوەری‬ ‫چەوســاوە دەدات و پاڵنەرێکــی بەهێــزە نــەک تەنهــا لــە ئێــران‪ ،‬بەڵکــو لــە عێــراق و‬ ‫لوبنــان و ســەرجەم ناوچەکــە و باکــووری ئەفریکاشــدا‪.‬‬


‫)‪(07731583060‬‬

‫‪6‬‬ ‫ژمارە‪)١٦( :‬‬

‫یەک شەمە‬ ‫(‪)٢٠٢١/٨/١‬‬

‫ڕۆژنامەیەکی سیاسیی جەماوەریی‪ -‬کرێکاریی سۆسیالیستییە‬

‫دواالپەڕە‬

‫)‪(Facebook: Rechar Rozhnama‬‬

‫هەر بابەت و وتارێک لە چوارچێوەی سیاسەتی ڕۆژنامەکەدا بێت لە‬ ‫ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە بە دەستمان دەگات بۆ باڵو کردنەوە‪:‬‬ ‫‪Rechar.paper@gmail.com‬‬

‫نرخ‪ )٥٠٠( :‬دینار نرخی هاوپشتی‪ )٢٠٠٠( :‬دینار‬

‫خاوەنی ئیمتیاز‪ :‬دەشنێ نەریمان‬

‫سـەرنـــووســـەر‪ :‬سادق عەزیز‬

‫کۆتایی‬ ‫وەک‬ ‫سەرەتا‬ ‫کارزان عەزیز‬ ‫لە دواى ساڵى ‪٢٠٠٣‬وە کە وا ئێستا ‪ ٢١‬ساڵ بەسەر‬ ‫ئــەو ســاڵەدا تێپەردەبێــت‪ ،‬هیــچ جــۆرە ســەقامگیرییەکى‬ ‫سیاســی‪ ،‬ئابــورى‪ ،‬ئەمنــى‪ ،‬کۆمەاڵیەتــى و دەروونــى‬ ‫لــە عێراقــدا بەرقــەرار نەبــووە؛ ئــەو نەوەیەشــى کــە‬ ‫بــە ماوەیــەک لــە پێــش و پــاش ‪٢٠٠٣‬وە لەدایکبــوون‪،‬‬ ‫نەوەیەکــن لەنــاو تراومــاى قەیرانــە یــەک لــە دواى‬ ‫یەکەکانــەوە هاتوونەتــە دەرەوە‪ .‬ئــەم نەوەیــە کە هێشــتا‬ ‫تەمەنــى لەنێــوان ‪ ١٥‬بــۆ ‪ ٢٥‬ســاڵدایە هیــچ ئەزموونێکــى‬ ‫دڵخۆشــکەرى نەبینیــوە‪ ،‬بــەاڵم دەســتوپەنجەى لەگــەڵ‬ ‫نەهامەتــى و درۆى دەســەاڵت و دیموکراســیی ســاختە‬ ‫و ملهوڕیــی جەنــگ و نیولیبرالیزمــى ئەمریکــى و‬ ‫دەســتێوەردانى ئێــران و ملمالنێــی تائیفــى و هــەزاران‬ ‫تەقینــەوە و بۆمــب و ئەلقاعیــدە و داعــش و ســەدان‬ ‫قەیرانــى دیکــەدا‪ ،‬نەرمکــردووە‪ .‬ئەمــەش وایکــردووە‬ ‫نەوەیەکــى نوێــى زۆر تــوڕە و ناڕازیــی بێنــە پانتایــی‬ ‫کۆمەاڵیەتــى و سیاســییەوە کــە هەمــوو ئــەو دروشــم‬ ‫و درۆ و سیاســەتانەى پێشــتر و ئێســتاى ئــەم‬ ‫دەســەاڵتانەى عێــراق و ئێــران و ئەمریــکا بــە ڕوونــى‬ ‫ببینــن و ڕەتبکەنــەوە چونکــە دەزانــن هیــچ یەکێکیــان لــە‬ ‫خزمەتــى بەرژەوەندیــی و داواکانــى ئەوانــدا نیــن‪.‬‬ ‫خۆپیشــاندانەکانى ئــەم دوو ســاڵەى دواییــش بەتایبــەت‬ ‫ئــەوەى لــە ئۆکتۆبــەرى ‪٢٠١٩‬ەدا ســەریهەڵدا‪ ،‬کــە‬ ‫زنجیرەیەکــە لــە ناڕەزایەتیــی جیهانــى دوابــەدواى‬ ‫ئەزموونــى هێلــەک زەردەکانــى فەڕەنســاى ‪٢٠١٧‬ەوە‪،‬‬ ‫ئــەوەى ســەلماند کــە ئــەم نەوەیــە ڕۆڵێکــى ئێجــگار‬ ‫گرنــگ دەبینێــت لــە هەڵگیرســان‪ ،‬بــرەو و بەردەوامیــدان‬ ‫بــە خۆپیشــاندان و ناڕەزایەتییــەکان بــە شــێوازى‬ ‫نــوێ‪ .‬ئەمــەش خاڵێکــى وەرچەرخانــە لــەو ئاڵوگــۆڕەى‬ ‫لــە دەســەاڵتدا ڕوویــدا کــە عــادل ئەبــدول مەهــدى و‬ ‫حکومەتەکــەى شکســتیانهێنا و بــۆ مــاوەى ‪ ٦‬مانــگ و‬ ‫تاکــو مانگــى پێنجــى ‪ ٢٠٢٠‬حکومەتــى عێــراق نەیتوانــى‬ ‫جارێکیتــر خــۆى لەبەرامبــەر گەنجــان و الوانــدا‬ ‫ڕابگرێتــەوە و بۆشــاییەکى دەســەاڵت و سیاســەتى‬ ‫گــەورە دروســتبوو کــە دەبــوو ئــەو بۆشــاییە سیاســییە‬ ‫لەالیــەن خــودى گەنجانــەوە دەســتبەجێ پــڕ بکرایەتەوە‪،‬‬ ‫کــە نەتوانــرا ئــەوە بکرێــت‪ .‬مەترســییەکەش بــۆ ســاتى‬ ‫ئێســتا ئەوەیــە کــە هەمــان ئــەو هۆکارانــەى گەنجــان‬ ‫ئــەو کات نەیانتوانــى ئــەو بۆشــاییە پــڕ بکەنــەوە‪ ،‬تاکــو‬

‫ئێســتاش هــەر مــاون و پێویســتە ئــەم نەوەیــە باشــتر‬ ‫خــۆى بــۆ ئــەو دۆخــە ئامــادە بــکات‪ .‬لەالکــەى تــرەوە‪،‬‬ ‫ئەوەبــوو ئــەم بۆشــاییە لــە دەســەاڵت و هۆکارەکانــى‬ ‫دیکــە پێکــڕا وایانکــرد جارێکیتــر عێــراق ببێتــەوە مەیدانى‬ ‫تەنگــژە و بەریەککەوتنەکانــى نێــوان ئێــران و ئەمریــکا و‬ ‫قەیرانەکانــى عێــراق قووڵتــر ببنــەوە‪ .‬بــۆ نموونــە‪ ،‬هــەر‬ ‫لــەو ماوەیــەدا‪ ،‬قاســم ســولەیمانى تیرۆرکــرا‪ ،‬دۆخــى‬ ‫ئابــورى داڕووخــا و نرخــى نــەوت هاڕەى کرد و بەهاى‬ ‫دراوى عێراقــى لەبەرامبــەر دۆالردا بــە شــێوەیەکى‬ ‫ترســناک دابــەزى و جارێکیتــر دەســەاڵت لــە عێراقــدا‬ ‫توانــى خــۆى ڕێکبخاتــەوە بــۆ ســەرکوت و پەالماردانــى‬ ‫ڕێکخراوتــرى شــەپۆلەکانى ناڕازایەتــى‪ .‬ســەربارى‬ ‫ئەمانــەش‪ ،‬کۆڤیــدا‪ ١٩‬وەکــو زەبرێکــى بەهێــزى جیهانــى‬ ‫دۆخــى عێــراق و کوردســتانى هێندەیتــر خراپترکــرد و‬ ‫چینەکانــى خــوارەوەى کۆمەڵــگاى هێندەیتــر هەژارتــر‬ ‫کــرد و ڕێــژەى بێکاریــی بــێ ئەنــدازە بەرزکــردەوە‪.‬‬ ‫لــە کوردستانیشــدا‪ ،‬بەهــۆى ئــەو ناهەمــواری و قەیرانــە‬ ‫سیاســی و ئابــوری و کۆمەاڵیەتییــەى هەیــە‪ ،‬لــە‬ ‫مــاوەى دوو ســاڵى ڕابــردوودا چەندینجــار شــەپۆلى‬ ‫ناڕەزایەتیــی جۆراوجــۆر شــەقامەکانى تەنییــەوە‪ ،‬تــا‬ ‫گەشــتە ئــەوەى لــە دوا ناڕەزایەتییەکانــدا‪ ،‬لــە چەندیــن‬ ‫شــاردا هیــچ دەزگایەکــى حزبــى نەمایــەوە نەســوتێنرێت‬ ‫و بــەر نەفرەتــى خۆپیشــاندەران نەکەوێــت و بەڕێوەبــەر‬ ‫و ئەندامانــى قەاڵچۆنەکرێــن‪ .‬لــە ناوچــەى زەردیشــدا‪،‬‬ ‫ژمارەیەکــى زۆر لــە ڕابەرانــى ئــەو شــەپۆلە ناڕازییانەى‬ ‫لــە دەرکەوتنــدا بــوون‪ ،‬لــە ڕێگــەى دروســتکردنى‬ ‫تۆمەتــى ســیخوڕییەوە بۆیــان لەالیــەن دەســەاڵتەوە‪،‬‬ ‫درانــە دادگا و چەندیندیــان بــۆ مــاوەى چەندیــن ســاڵ‬ ‫بــە زیندانیکــردن ســزادران‪ ،‬لەگــەڵ دەســتگیرکردن و‬ ‫هەڕەشــە و باڵوکردنــەوەى تــرس لەنــاو ژمارەیەکــى‬ ‫زۆرى هاواڵتیانــى ناڕازیــدا‪ .‬هەروەهــا لــە ناوچــەى‬ ‫ســەوزدا‪ ،‬هێرشــێکى بەرفراوانــى ڕەشــبگیرى بــۆ‬ ‫ســەر ڕابــەران و چاالکانــى نــاو خۆپیشــاندانەکان‬ ‫دەســتیپێکرد و ســەدانیان لــە مــاوەى چەنــد ڕۆژێکــدا‬ ‫لێدەســتگیرکردن و بــە هێــزى ئەمنــى و چەکــى‬ ‫جۆراوجــۆر و گازى فرمێســمڕێژەوە بــە شــێوەیەکى‬ ‫بێشــەرمانە هێرشــدەکرایە ســەر خەڵکــى ناڕازیــی‪.‬‬ ‫ئەمــەش هەمــان دەرئەنجامــى پێشــترمان بیردەخاتــەوە‬

‫کــە دەســەاڵت هیــچ ڕێچارێکــى دەربازبوونــى نییــە‬ ‫لــە وەاڵمدانــەوەى داخوازییــە ڕەواکانــى خەڵکــدا چونکــە‬ ‫قەیرانەکانــى دەســەاڵتى کــوردى هــەم لۆکاڵى و هەمیش‬ ‫جیهانین و پەیوەســتن بەو گورزە کوشــندانەى قەیرانى‬ ‫ســەرمایەداریی جیهانییــەوە‪.‬‬ ‫لــە بەرامبەریشــدا‪ ،‬هەرچەنــدە کپییــەک باڵــى کێشــاوە‬ ‫بەســەر ناڕەزایەتــى و خۆپیشــاندانەکاندا‪ ،‬بــەاڵم ئــەم‬ ‫نــەوە نوێیــە توڕەیــە ئامــادەى دەســتبەرداربوون نییــە لە‬ ‫داواکانى و لە ساتى سەرکوتى دوا خۆپیشاندانەکانەوە‬ ‫لــە تاوتوێــێ هۆکارەکانى بــەرزى و نزمى ملمالنێکاندایە‬ ‫بــۆ ئامادەســازیی باشــتر بــۆ هەنگاوەکانــى دواتــرى‪.‬‬ ‫بۆیــە دەســەاڵت ناچــارە بــەوەى یــان دەســەاڵت‬ ‫جێبهێڵێــت یــان ســەرکوتى دەنگــى خۆپیشــاندەران بــکات‬ ‫کــە دووهەمیــان هەگیــز نەیتوانیــوە کۆتایــی بــە دەنــگ و‬ ‫ئیرادەى خەڵکى ناڕازیی بهێنێت‪ .‬ڕاســتە لە کوردســتاندا‬ ‫غیابێکــى دەســەاڵتى لــەو شــێوەیەکى حکومەتــى ناوەنــد‬ ‫نەهاتووەتــە ئــاراوە‪ ،‬بــەاڵم ناکۆکییەکانــى نــاو خــودى‬ ‫پارتــە سیاســییە کوردییــەکان و قەیرانــە یــەک لــە‬ ‫دواى یەکــەکان ئەوەمــان بــۆ دووپاتدەکەنــەوە کــە‬ ‫قەیرانــى بۆشــایی دەســەاڵت ئەگەرێکــى دوور نییــە لــە‬ ‫کوردســتاندا تاکــو گەنجــان و نــەوە نوێــکان بتوانــن‬ ‫هــەر لــە ئێســتاوە خۆیــان ئامــادە بکــەن تاکــو بتوانــن‬ ‫دەســەاڵتى تێــدا بگرنەدەســت‪ .‬لــە دۆخــى پێشــتردا لــە‬ ‫عێــراق و کوردســتاندا گەنجــان بەهــۆى ئــەوەوە نەبــوو‬ ‫دەســەاڵتیان نەگرتەدەســت چونکــە ئیــرادەى ئەوەیــان‬ ‫نەبــوو‪ ،‬بەڵکــو هــۆکارە خــودى و بابەتییــەکان ئامادەیــی‬ ‫و پێگەشــتوویی ئەوەیان نەبوو ئاڵوگۆڕى دەســەاڵت لە‬ ‫نەوەیەکــەوە بــۆ نەوەیەکــى دى ڕووبــدات‪ .‬لــە ســەروى‬ ‫هەمــوو ئەمانەشــەوە‪ ،‬جەوهــەرى ئــەم ئاڵوگــۆڕە لــەوەدا‬ ‫نییــە کــە دەســەاڵت لــە نەوەیەکــەوە بگوازرێتــەوە بــۆ‬ ‫نەوەیەکــى دیکــە‪ ،‬بەڵکــو لەوەدایــە کــە ئــەم نەوەیــە‬ ‫بتوانێــت خــەون و خولیاکانــى بۆ کۆمەڵگایەکى یەکســان‬ ‫و دادپــەروەر و ئازادیخــوازى دژ بــە لیبرالیزمــى نوێ و‬ ‫سیاســەتەکانى سیســتمى ســەرمایەداریی بهێنێتەگــۆڕێ‬ ‫تاکــو بتوانێــت بــە تەنیــا لــەو ڕێچــارەوە ئاڵوگــۆڕى ئــەم‬ ‫نەوەیــە بــکات بــە ئاڵوگۆڕێکــى چۆنایەتیــی جیــاواز و‬ ‫ببێتــە نموونــەى ئاڵوگۆڕێکــى مرۆیــی و جیهانــى نــوێ‬ ‫بــۆ هەمــوو مرۆڤایەتــى‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.