Rojiwelat jimare 34

Page 1

‫رۆژی واڵت‬

‫گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات‬ ‫[ساڵی ‪[ ]3‬ژمارەی ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬بەفرانبار‪ 2713‬کوردی] [نرخ‪ 1500 :‬دينار]‬

‫سەردار ستار"چاودێری سیاسی"؛‬

‫پارتی و ئاكەپە حیساب و كتابیان لەسەر نەوتی‬ ‫كەركوكیشە‬ ‫ئۆجاالن؛‬ ‫ماندێال ئەستێرەیەكی پڕشنگداری گەالنی ئەفریقا بوو‬

‫هەڵوێستی پارتی لەبەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان بەتەواوەتی‬ ‫هەڵوێستێكی بەرژەوەندیپەرست‪ ،‬هەژەمۆنی و دیسپۆتیزمە‬ ‫رووناك ئەحمەد؛‬ ‫ژنانی ناوپەرلەمان؛ یەكەم بۆ چەپڵە لێدان و دووەمیش بۆ‬ ‫رازاندنەوەی ناوپەرلەمانن‬


‫"هیوادارین ساڵی نوێ زایینی‪ ،‬ساڵی "‪"2014‬‬ ‫ببێتە ساڵی ئاشتی‪ ،‬ئازادي و دیموكراسی بەتایبەتی بۆ گەلەكەمان و بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی بەگشتی"‬ ‫"ستافی گۆڤاری رۆژی واڵت"‬


‫~‬ ‫ساڵی ‪ | 3‬ژماره ‪34‬‬ ‫‪2013/12/20‬‬

‫رۆژی واڵت‬

‫‪Rojî Wilat‬‬

‫گۆڤارێکی مانگانەیە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکات‬

‫‪Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan‬‬ ‫]‪[Jimarey: 34] [Salî: 2013‬‬

‫[ساڵی ‪[ ]3‬ژمارەی ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬بەفرانبار‪ 2713‬کوردی] [نرخ‪ 1500 :‬دينار]‬

‫سەردار ستار"چاودێری سیاسی"؛‬

‫پارتی و ئاكەپە حیساب و كتابیان لەسەر نەوتی‬ ‫كەركوكیشە‬ ‫ئۆجاالن؛‬ ‫ماندێال ئەستێرەیەكی پڕشنگداری گەالنی ئەفریقا بوو‬

‫هەڵوێستی پارتی لەبەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان بەتەواوەتی‬ ‫هەڵوێستێكی بەرژەوەندیپەرست‪ ،‬هەژەمۆنی و دیسپۆتیزمە‬

‫گەریالی شەهید"هەكار‬ ‫ئەحمەد"‪ ،‬ناسراو بە"بڕیار"‬

‫رووناك ئەحمەد؛‬ ‫ژنانی ناوپەرلەمان؛ یەكەم بۆ چەپڵە لێدان و دووەمیش بۆ‬ ‫رازاندنەوەی ناوپەرلەمانن‬

‫خاوەنی ئیمتیاز‬

‫کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ‪PÇDK‬‬

‫سەروتار‬

‫‪ ......2‬دۆخی ئاڵۆزی هەرێم و حكومەتی كاربەرێكەر!!‬

‫راپۆرت‬

‫‪ ......3‬وێستگەكانی ژیانی ئۆج ئاالن هاوشێوەی وێستگەكانی ژیانی ماندێالیە‬

‫سەرنووسەر‬

‫پروین حەسەن مستەفا‬

‫وتار‬

‫بەڕێوەبەری نووسین‬ ‫ئارام کەریم بابان‬

‫دەستەی نووسەران‬ ‫فەهمی محەمەد‬ ‫سۆران حسین‬ ‫ئامینه محەمەد‬ ‫چنوور غەریب‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫دیزاین‬

‫كاردۆ عەلیالی‬

‫ژمارەی متامنه‬ ‫‪446‬‬

‫بۆ پەیوەندی گرتن‬ ‫‪www.PCDK.org‬‬ ‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬ ‫ناو نیشان‬ ‫کەرکوک‪ ،‬بەرامبەر یانەی وەرزشی کەرکوک‬

‫‪ ...... 10‬كۆمەڵ لەنێوان ئەی رەقیب و حودەیبیەدا‬ ‫‪ ...... 11‬نەتەوە و نیشتمان؛ وەك درۆیەكی مەزنی دەسەاڵتداران!!‬ ‫‪ ...... 15‬هەقوایە هەموو كەس مەلە لەناو ئاوی ڵێل كردبایە پارتی ئەوەی نەكردبایە‬ ‫‪ ...... 18‬باشووری كوردستان لەبەردەم دۆخێكی نوێی هەستیاردا‪!!...‬‬ ‫‪ ...... 25‬پارتی شەڕ بە یەكێتی ئەفرۆشێ‬ ‫‪ ...... 26‬تەنگژەی خۆرهەاڵتی ناوین و رێگەچارەی مۆدێرنیتەی دیموكراتیك‬ ‫‪ ...... 29‬زمان و قەیرانی بەكارهێنانی وشە و زاراوە و ناوی بیانی‬ ‫‪ ...... 30‬پیالنگێڕی لەئامەدەوە بۆ كەركوك‬ ‫‪ ...... 32‬ژینگەی سەقەت‪ ،‬مرۆڤی سەقەتی لێبەرهەمدێت‬ ‫‪ ...... 33‬شۆڕشی خۆرئاوا پێشەنگی سەركەوتنی شۆڕشی كوردستانە‬ ‫‪ ...... 36‬دوژمنانی كوردیش نەیانوتووە شۆڕش لەرۆژئاوای كوردستان نییە؛ كەچی پارتی دەیڵێت!!‬

‫‪ ...... 6‬د‪.‬كامەران مەنتك؛ ئەو كەسانەی مامەڵە بەنەوتەوە دەكەن متمانەی خەڵكیان‬ ‫لەدەستداوە‬ ‫‪ ......12‬دیار غەریب؛ ئەگەر حكومەتی نوێ بەچەمكێكی دیموكراتی هەڵسوكەوت نەكات خزمەت‬ ‫بەگەڵ ناكات‬ ‫‪ ......21‬مەال كامەران؛ نێگەرانین لەو سیاسەتەی ئەمڕۆی پارتی‬

‫ژنان‬ ‫‪ ...... 38‬رووناك ئەحمەد؛ زۆر كەمن ئەو رێكخراوانەی نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنێكی خاوەن ئیرادە‬ ‫بكەن‬ ‫‪ ...... 41‬ژن بەردەوام بیر لەوە دەكاتەوە بۆ من وام كرد؟‬ ‫‪ ...... 43‬نەریتی شارستانێتی؛ ژن وەكو"كێڵگەی پیاو"دەبینێت‬


‫سەروتار‬

‫‪2‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دۆخی ئاڵۆزی هەرێم و حكومەتی كاربەڕێكەر!!‬

‫شرۆڤه‌ی سیاسی‬

‫ڕەن���ك���دان���ەوەی ل��ەس��ەر‬ ‫س���ەرج���ەم ب��وارەك��ان��ی‬ ‫ژیانەەوە هەیە‪ .‬پەرلەمانی‬ ‫هەلبژێردراو تەنیا جارێك‬ ‫ك��ۆب��ۆت��ەوەو نەیتوانیوە‬ ‫سەرۆكێك هەلبژێرێت‪:‬‬ ‫ن��ەخ��ۆش��ی��ەك��ەی كاتی‬ ‫دەسپێكردنی پەرلەمانی‬ ‫ئ����ێ����راق پ���ەرل���ەم���ان���ی‬ ‫هەرێمیشی گ��رت��ۆت��ەوە‬ ‫و ن��اچ��ار دانیشتنەكەی‬ ‫ی���ەك���ەم ب���ەك���راوەی���ی‬ ‫م��اوەت��ەوە‪ ،‬هاوشێوەی‬ ‫پ��ەرل��ەم��ان هەوڵەكانی‬ ‫پێكهێنانی حكومەتیش‬ ‫ئەنجامی بەرجەستەی‬ ‫لێنەكەوتۆتەوە‪ ،‬حكومەتی‬ ‫ك��ارب��ەڕێ��ك��ەری��ش ئ��ەو‬ ‫دەرف���ەت���ەی ق��ۆس��ت��ۆت��ەوە؛‬ ‫ڕێكەوتنی ستراتیژی نەوتی لەگەل توركیا‬ ‫مۆر كردووە‪،‬ڕێكەوتنێك كە لەسەر حیسابی‬ ‫دژایەتیكردنی دەسكەوتەكانی خ��ۆرئ��اوای‬ ‫كوردستان و پشتگیری كردنی سیاسەتی دەولەتی‬ ‫داگیركەری توركیایە سەبارەت بە مالیكردن و‬ ‫تواندنەوەیی كوردانی باكوری كوردستان‪ ،‬ئەمەش‬ ‫جگە ل��ەوەی خودی پڕۆژەكە شەفاف نییە و‬ ‫بریتییە لە هەرزانفرۆشكردن و تاالنكردنی زیاتری‬ ‫سامانەكانی گەلی كوردستان و زیاتر الوازكردنی‬ ‫ئابووری ڕاستەقینە كە خۆی لە كشتوكاڵ و الدێدا‬ ‫دەبینێتەوە‪ ،‬بەمجۆرەش ئامانج گەورەتركردنی‬ ‫سوپای بێكارانە تا سیستەمی لیبرال و بەناو‬ ‫بازاڕی ئازاد زیاتر و زیاتر خەڵك بدۆشێت‪،‬لە‬ ‫ڕەنجیان دابڕێت‪،‬لەمیانی دابڕاندنیان لە ڕەنج و‬ ‫كاركردنەوە‪،‬لە خۆیان نامۆ بكات و ناچار بەجۆرێك‬ ‫لە جۆرەكان بۆڕی هەناسەدانیان بە دەسەاڵت‬ ‫و دەسەاڵتداران ببەسترێتەوە و ماڵی بكرێن‪.‬‬ ‫وەك دەرەنجامێكی ئ��ەو دۆخ��ە سیاسییە‬ ‫نالەبارەی لەنێوان ه��ەردوو هێزە هاوپەیمانە‬ ‫ستراتیژیەكە ل��ەئ��ارادای��ە‪ ،‬ل��ەزۆرش��ت��دا نەك‬ ‫هەڵوێستی جیاواز؛ بەڵكو هەڵوێستی دژیشیان‬ ‫جێگای باسە‪ ،‬زەقترینیشیان سەبارەت بەمەسەلە‬ ‫نەتەوەییەكانە‪ :‬پارتی پ‪.‬د‪.‬ك‪ .‬لەالی خۆیەوە‬ ‫(‪)8‬چااڵكوانی سیاسی خۆرهەاڵتی كوردستانی‬ ‫دەسگیر كردوە كە گوایە گێرەشێوێنن! چونكە‬ ‫بەردییان لەكۆنسولخانەی كۆماری ئیسالمی‬

‫ئێران گرتووە! لەالیەكی دیكەش پارتی بەئاشكرا‬ ‫دژایەتی خۆبەرێوەبەری خۆرئاوای كورستان‬ ‫دەكات كە چی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‬ ‫ب��ەڕاش��ك��اوی پشتگیری خ��ۆی ڕاگ��ەی��ان��دوە ‪.‬‬ ‫هەروەها لەوماوەیە دۆخێكی نالەباری ئاسایشی‬ ‫لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان هاتۆتە ئاراوە‪،‬‬ ‫سەرەتا لە ( ‪)29/9/2013‬ه��ێ��رش��ەك��ەی‬ ‫گرووپی داع��ش لە هەولێر‪ ،‬خۆكوشتنی یان‬ ‫كوژرانی بەرپرسی كامێراكانی ئاسایشی هەولێر‪،‬‬ ‫دوات��ر دۆزی��ن��ەوەی تەرمی بەرپرسێكی تری‬ ‫ئاسایشی هەولێر لە موسڵ‪ ،‬دواتریش مردنی‬ ‫گوماناوی ئەدیب شێروانی ڕاوێژكاری ئابووری‬ ‫ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی هەرێم‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا تیرۆركردنی پارێزوانێكی س��ەرۆك‬ ‫كۆمار لەسلێمانی و هەوڵەكانی تیرۆركردنی‬ ‫دوو ئەفسەر‪ .‬هەرە دواییش هێرشەكەی سەر‬ ‫ناوەندی هەواڵگری كەركوك و تیرۆركردن و‬ ‫شەهید كردنی كاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس‪،‬‬ ‫ئەمانە هەمووی دیاری دەكەن كە كێشەیەكی‬ ‫ئاسایشی لەتەواوی هەرێمی كوردستان جێگای‬ ‫ب��اس��ە‪ ،‬ب��ەاڵم ب��ەه��ۆی ناكۆكی و ملمالنێی‬ ‫سیاسیەوە الیەنەكان دژ بە یەكتری بەكاری‬ ‫دێنن‪ ،‬بەاڵم ئەمجارە زەقكردنەوەیی رووداوەكانی‬ ‫ناوچەكانی یەكێتی لەالیەن پارتیەوە وەك دیارە‬ ‫مەرامێكی حزبایەتی تایبەت و بەرتەسكی لە‬ ‫پشتەوەیە‪ .‬بێگومان شەهیدكردنی ڕۆژنامەنووس‬ ‫كاوە گەرمیانی ببڕای ببڕ قابیلی قبوڵ نییە و‬ ‫پێویستە بەهەموو شێوەیەك ئیدانە بكرێت‬ ‫و ڕێكاری یاسایی پێویست پەیڕەو بكرێت‪،‬‬ ‫ب��ك��ەران و ب��ڕی��اردەران��ی ئ��ەو ك��ارە قێزەونە‬ ‫بدۆزرێنەوەو لە رێگای دادگاكانەوە سزابدرێن‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم ئ��ەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە لە‬ ‫كاتێكدا هێشتا بكوژانی(سەردەشت عوسمانی)‬ ‫خوێندكارو رۆژن��ام��ەن��ووس ن��ەدۆزراون��ەت��ەوە‬ ‫كە لە ژێر دەسەاڵتی پارتی رووی��داوە و لەم‬ ‫سۆنگەوە خۆیان بەرپرسیارن‪ ،‬سەیرە كە بە‬ ‫ئامانجی ملمالن ‌ێ و مەرامی سیاسی هەوڵدەدەن‬ ‫كەیسی تیرۆركردنی ك��اوە گەرمیانی زەق‬ ‫بكەنەوە وەك بڵێی ئەوانیش دەسەاڵتدارنین !‬ ‫دواترین هەڵوێستی تەسكی حزبیانەی پارتیش‬ ‫لە مەسەلەی كەركوك ڕەنگیدایەوە كە لەالیەكەوە‬ ‫چۆن ه��ەوڵ��دەدات هێرشەكەی سەر دەزگ��ای‬ ‫ناوەندی هەوالگیری كەركوك و ڕووداوەكانی دواتر‬ ‫بەكاربێنێت‪ ،‬لەالیەكی دیكەشەوە لەمیانی تێكدانی‬ ‫یەكڕیزی كورد لە كەركوك و هەڵوەشاندنەوەی‬

‫لیستی كوردستانی كەركوك دۆخێكی دروست‬ ‫كردووە كە خزمەت بە نەیارانی كورد دەكات‬ ‫و زیان بە بەرژەوەندی و چارەنووسی سیاسی‬ ‫ك��ەرك��وك‪،‬ك��ورد و كوردستان دەگەیەێنێت‪.‬‬ ‫ئەمڕۆ كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ‬ ‫دەبێت‪ ،‬ئەو قۆناغە هەستیارەش بەرژەوەندییە‬ ‫نیشتیمانیەكانی كوردستانمان ب��ەس��ەردا‬ ‫دەسەپێنێت‪ ،‬هەر هێز و الیەنێك لە دەرەوەی‬ ‫كۆدەنگی و بەرژەوەندییە نیشتیمانیەكان یان بە‬ ‫ئاراستەیەكی دژدا بجولێتەوە‪ ،‬بە تەنیا دەمێنێتەوە‬ ‫و رق��ی گەلی كوردستان دەبێت بە بەشی‪.‬‬

‫لەمیانیتێكدانییەكڕیزی‬ ‫كورد لە كەركوك و‬ ‫هەڵوەشاندنەوەیلیستی‬ ‫كوردستانیكەركوك‬ ‫پارتی دیموكرات دۆخێكی‬ ‫دروست كردووە كە خزمەت‬ ‫بە نەیارانی كورد دەكات‬ ‫و زیان بە بەرژەوەندی‬ ‫و چارەنووسی سیاسی‬ ‫كەركوك‪ ،‬كورد و كوردستان‬ ‫دەگەیەێنێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەمڕۆ كوردستان بە‬ ‫قۆناغێكیهەستیاردا‬ ‫تێپەڕ دەبێت‪ ،‬ئەو قۆناغە‬ ‫هەستیارەشبەرژەوەندییە‬ ‫نیشتیمانیەكانی‬ ‫كوردستانمانبەسەردا‬ ‫دەسەپێنێت‪ ،‬هەر هێز‬ ‫و الیەنێك لە دەرەوەی‬ ‫كۆدەنگی و بەرژەوەندییە‬ ‫نیشتیمانیەكانیان‬ ‫بە ئاراستەیەكی دژدا‬ ‫بجولێتەوە‪ ،‬بە تەنیا‬ ‫دەمێنێتەوە و رقی گەلی‬ ‫كوردستان دەبێت بە بەشی‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪3‬‬

‫راپۆرت‬

‫وێستگەكانی ژیانی ئۆج ئاالن هاوشێوەی وێستگەكانی ژیانی ماندێالیە‬

‫ئۆج ئاالن‪ :‬ماندێال دەژیێنین‬ ‫ئا‪ /‬كاروان ئیبراهیم‬

‫نێلسۆن ماندێال‪ ،‬ئەو پیاوەی بە هێمای ئاشتی‬ ‫دەناسرا لە جیهاندا‪ ،‬لە تەمەنی (‪ )95‬ساڵیدا‬ ‫كۆچی دوایی كرد‪ ،‬مەرگی ماندێال چەندین بابەتی‬ ‫لەگەڵ خۆیدا ورووژان��د‪ ،‬یەكێك لەو بابەتانەش‬ ‫هاوشێوەیی لەنێوان ئۆج ئ��االن و ماندێالدا‪،‬‬ ‫ئەوەش بەهۆی ئەوەی وێستگەكانی ژیانی ئەو‬ ‫دوو رێبەرە زۆر لە یەكەوە نزیكن‪.‬‬ ‫هەر یەك لە ماندێال و ئۆج ئاالن بەشێكی گەورەی‬ ‫ژیانیان لەودیو شیشەكانی زیندانەوە بووە‪،‬‬ ‫ئەگەرچی هێشتا رێبەرەكەی كورد لە زینداندایە‪،‬‬ ‫بەاڵم هاوشێوەیی و نزیكی شێوازی تێكۆشانەكەی‬ ‫ئۆج ئاالن لەوەی ماندێالوە‪ ،‬ئاماژەیە بۆ ئەوەی‬ ‫كە رۆژێك دێت جیهان ئۆج ئاالن وەك كەسێكی‬ ‫ئاشتیخواز و ئازادیخواز دەناسێت و شانازی‬ ‫پێوە بكات‪ ،‬شانازییەك هەروەك چۆن ماندێال‬ ‫سەربەرزییە بۆ مرۆڤایەتی‪ ،‬ئاپۆش بە هەمانشێوە‪.‬‬ ‫ژیانی ماندێال‬ ‫نێلسۆن ماندێال‪ ،‬سەرۆكی پێشوتری ئەفریقای‬ ‫باشوور‪ ،‬رۆژی (‪5‬ی كانونی یەكەمی ‪)2013‬‬ ‫هەواڵی مردنی لەالیەن جاكۆب زوما‪ ،‬سەرۆكی‬ ‫ئێستای ئەفریقای باشور باڵوكرایەوە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫دوای ئ���ەوەی ب��ەه��ۆی تێكچوونی رەوش��ی‬ ‫تەندروستییەوە چەند مانگێك بوو لە نەخۆشخانە‬ ‫بوو‪ ،‬بەهۆی نەخۆشی لە سیەكانیدا‪ ،‬كە بەهۆی‬ ‫مانەوەی لە زینداندا بۆ ماوەی (‪ )28‬ساڵ‪ ،‬توشی‬ ‫ببوو‪.‬‬ ‫ماندێال‪ ،‬كە لە مانگی تەمووزی ساڵی (‪)1918‬‬ ‫لە ئەفریقای باشوور لە دایك بووە‪ ،‬یەكەمین‬ ‫سەرۆكی رەشپێستی دژە رەگەزپەرستی ئەفریقای‬ ‫باشوور بوو‪.‬‬ ‫ماندێال لە تەمەنی (‪ )24‬ساڵیدا بووەتە ئەندامی‬ ‫ئەنجومەنی نەتەوەیی ئەفریقا كە رێكخراوێكی‬ ‫سیاسی ب��وو‪ ،‬دژی سیاسەتی رەگەزپەرستی‬ ‫ئەو كاتە تێدەكۆشا‪ ،‬كە لە ئەفریقا لەالیەن‬ ‫كەمینەیەكی سپی پێستەوە پەیڕەو دەكرا‪.‬‬ ‫رێ��ك��خ��راوەك��ەی م��ان��دێ�لا س��ەرەت��ا خەباتی‬ ‫ئاشتیانەی دەكرد و بە شێوەیەكی مەدەنی و‬ ‫شارستانیانە رووبەڕووی سیاسەتی رەگەزپەرستی‬ ‫دەوەستایەوە‪ ،‬بەاڵم لە ساڵی (‪ )1960‬بە فیشەك‬ ‫وەاڵمی خۆپیشاندانێكیان درایەوە و دوای ئەوەش‬ ‫چەندین رێكخراو و گروپی سیاسی كاركردنیان‬ ‫لێ ق��ەدەغ��ە ك��را‪ ،‬ب��ەو هۆیەشەوە ماندێال و‬ ‫سەركردەكانی دیكەی ئەنجومەنی نەتەوەیی‬

‫ئەفریقا بڕیاری دەسپێكردنی خەباتی چەكداریاندا‪.‬‬ ‫ئەودیو شیشەكانی زیندان‬ ‫لە ساڵی (‪ )1962‬ماندێال دەستگیر كرا و سزای‬ ‫پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا‪ ،‬بەاڵم دوای‬ ‫دوو ساڵ سزاكەی گۆڕا بۆ زیندانی هەتاهەتایی‪،‬‬ ‫ئەوەش بە تۆمەتی "خیانەتی گەورە و شەڕی‬ ‫چەكداریی"‪.‬‬ ‫لە ساڵی (‪ )1990‬و دوای (‪ )28‬ساڵ مانەوەی‬ ‫لەو دیو شیشەكانی زیندان‪ ،‬سەرئەنجام بەهۆی‬ ‫پێشكەوتنی خەباتی ئەفریقییە ئازادیخوازەكان و‬ ‫فشاری نێودەوڵەتی و بڕیاری سەرۆك كۆماری‬ ‫ئەوكاتەی ئەفریقای باشوور‪ ،‬ماندێال ئازادكرا‪.‬‬ ‫نێلسۆن ماندێال‪ ،‬لە ساڵی (‪ )1992‬لەالیەن دەوڵەتی‬ ‫توركیاوە خەاڵتی ئەتاتوركی پێبەخشرا ئەوەش‬ ‫وەك "رێزلێنانێك بۆ خەباتە ئاشتیخوازانەكەی"!‪،‬‬ ‫بەاڵم ماندێال ئەو خەاڵتەی دەوڵەتی توركیای‬ ‫رەتكردەوە و رایگەیاند‪":‬خەاڵتی واڵتێك وەرناگرم‬ ‫كە كوردی تێدا دەچەوسێنرێتەوە و سەركوت‬ ‫دەكرێت" و لە ساڵی (‪ )1993‬خەاڵتی نۆبڵی بۆ‬ ‫ئاشتی پێدرا‪.‬‬ ‫ماندێال لە ساڵی (‪ 1994‬تا ‪ )1999‬بووە یەكەم‬ ‫سەرۆكی رەشپێست ‌ی ئەفریقای باشوور و لە ماوەی‬ ‫حوكمڕانیدا‪ ،‬گۆڕانكارییەكی گەورە بەسەر ئەو‬ ‫واڵتە هات‪ ،‬ئەوەش بەهۆی ئەوەی فەرمانڕەوایی‬ ‫لە دەستی كەمینەیەكی ستەمكارەوە گۆڕا بۆ‬ ‫زۆرینەی خەڵك‪.‬‬ ‫ماندێال لە ساڵی (‪ )1999‬بە دواوە دەستبەرداری‬ ‫دەسەاڵت بوو‪ ،‬كورسیەكەی جێهێشت بۆ ئەوانەی‬ ‫دوای خۆی‪ ،‬ئەوەش ماندێالی زیاتر الی ئەفریقای‬ ‫باشوور خۆشەویست كرد و كردیە كەسایەتییەكی‬ ‫جیهانی ناسراوتر‪.‬‬ ‫دوورگەی رۆبن و دوورگەی ئیمرالی‬ ‫ئ��ەو گرتووخانەیە ‌ی ماندێال زۆرب��ە ‌ی سااڵن ‌ی‬ ‫زیندانیكردن ‌ی ت��ی��ادا ب��ەس��ەرب��رد‪ ،‬توندترین‬ ‫گرتووخانە بوو كە بە دوورگە ‌ی رۆبن دەناسرا‪،‬‬ ‫نێلسۆن ماندێال زیاتر لە چارەكە سەدەیەكی‌‬ ‫لە گرتووخانەكان ‌ی باشوور ‌ی ئەفریقادا بەسەر‬ ‫برد و (‪ )18‬ساڵ ‌ی ماوە ‌ی زیندانییەكەش ‌ی لە‬ ‫گرتووخانە ‌ی دوورگە ‌ی رۆبن بەسەر برد كە زۆر‬ ‫جیاوازی نییە لە گەڵ دوورگەی ئیمرالی ئێستادا‬ ‫لە دەریای مەڕمەڕە كە ئۆج ئاالنی تێدا گۆشەگیر‬ ‫كراوە‪.‬‬ ‫دوورگ��ە ‌ی رۆب��ن كە تەنها (‪ )12‬كیلۆمەتر لە‬

‫شار ‌ی كیپ تاون ‌ی پایتەخت ‌ی باشوور ‌ی ئەفریقاوە‬ ‫دوورە‪ ،‬مێژوویەك ‌ی دوورودرێژ ‌ی هەیە و دەسەاڵتی‌‬ ‫داگیركەر هەموو ئەو كەسانە ‌ی كە بە هەڕِەشەیان‬ ‫دەزانی‌‪ ،‬رەوانە ‌ی ئەو گرتووخانەیەیان دەكرد‪.‬‬ ‫لەماوە ‌ی سااڵن ‌ی دەسەاڵت ‌ی سیاسەت ‌ی جیاكار ‌ی‬ ‫رەگ��ەزی‌‪ ،‬دوورگ��ە ‌ی رۆبن بە دڕندەیی و زوڵم‬ ‫ناسرابوو‪ ،‬دەسەاڵت ‌ی سپ ‌ی پێستەكان‪ ،‬هەموو‬ ‫ئەو كەسانە ‌ی دژایەت ‌ی دەسەاڵتەكەیان دەكردن‪،‬‬ ‫رەوان���ە ‌ی ئ��ەو گرتووخانەیەیان دەك���ردن بۆ‬ ‫شكاندن ‌ی ورەیان و نێلسۆن ماندێالش یەكێك بوو‬ ‫لەو كەسانە‪.‬‬ ‫مەرگی ماندێال‬ ‫مەرگی ماندێال وەك مرۆڤێكی ئاشتیخواز و‬ ‫ئ��ازادی��خ��واز‪ ،‬جیهانی غەمگین ك��رد‪ ،‬جاكۆب‬ ‫زوم��ا سەرۆكی ئێستای ئەفریقای باشووریش‬ ‫لەو بارەیەوە ووتی‪" :‬نەتەوەكەمان رۆڵەیەكی‬ ‫مەزنی لەدەستدا‪ ".‬زوما ووتیشی‪":‬بەاڵم دەبێت‬ ‫بەردەوام بین لەسەر هیواكانی ماندێال كە واڵتێكی‬ ‫دیموكرات و یەكگرتووە"‪.‬‬ ‫ئەگەرچی زۆر س��ەرۆك واڵت و س��ەرۆك پارت‬ ‫و رێكخراو و كەسایەتی و ناوەندی جیاجیا لە‬ ‫بارەی مردنی ماندێالوە بەیاننامەیان باڵوكردەوە‬ ‫و لێدوانیاندا و قسەیان ك��رد‪ ،‬ب��ەاڵم رەنگە‬ ‫یەكێك لە جوانترین گوزارشت و ئەو رستانەی‬ ‫بۆ مەرگی ماندێال نوسران‪ ،‬ئەو رستانەی بەڕێز‬ ‫ئۆج ئاالن بن‪ ،‬چونكە گوزارشت لە بەردەوامیدان‬ ‫بە رێگەكەی ماندێال دەكاتەوە و لە هەمانكاتدا‪،‬‬ ‫ئێستا بەڕێز ئۆج ئاالن لە هەمان ئەو دۆخەدایە‪،‬‬ ‫كە ماندێال (‪ )28‬ساڵ تێیدا ژیا‪.‬‬ ‫"ئێمەش گەشانەوەی ئەو ئەستێرەیەین"‬ ‫ئۆج ئاالن بۆ مەرگی ماندێال ووتی‪":‬لە ناخی دڵەوە‬ ‫لەگە ‌ڵ ماندێال گرێدانمان هەبوو‪ ،‬هۆشمەندی‬ ‫و پەیوەستی ماندێال بە گەلی ك���وردەوە‪ ،‬لە‬ ‫ناخی ئێمەشدا رێز و پەیوەستبوونێكی قووڵی‬ ‫پەیداكردبوو‪ ،‬ماندێال ئەستێرەیەكی پرشنگدار‬ ‫و رۆشنكەرەوەی گەالنی ئەفریقا بوو‪ ،‬ئێمەش‬ ‫گەشانەوەی ئەو ئەستێرەیە لە رۆژهەاڵتی ناویندا‬ ‫دەستەبەر دەكەین"‪.‬‬ ‫هەروەها ئۆج ئاالن لە رێگەی ئەرتوغرول كۆركچو‪،‬‬ ‫هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەالن هەدەپە‪،‬‬ ‫پەیامێكیشی ئاراستەی مەراسیمی بەخاكسپاردنی‬ ‫نێلسۆن ماندێال كرد‪ ،‬ئۆج ئاالن لە پەیامەكەیدا‬ ‫ووتی‪":‬ماندێال بۆ من و گەلی كورد لە هەموو‬


‫راپۆرت‬

‫‪4‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫مەیدانەكانی جیهان و چیاكان وەك كەسێك كە‬ ‫لە دژی دەسەاڵتداری زاڵمان و وەك پارچەیەكی‬ ‫مەزنی گەلەكەمان دەژی"‪.‬‬

‫ساڵوی لێدەكەم‪ ،‬ئێمە هەموو وەك هاواڵتیانی‬ ‫ئازاد دەژین و دەمرین‪ ،‬وەك ماندێال بە كەرامەت‬ ‫لەناو ئاشتییەكی پیرۆزادا"‪.‬‬

‫دامەزرێنەرانی پەكەكە‪ ،‬ئەو رێكخراوە ناچار بوو‬ ‫بۆ بەردەوامیدان بە تێكۆشانەكەی رێگەی دیكە‬ ‫بگرێتەبەر‪.‬‬

‫"ماندێال دەژیێنین"‬

‫ژیانی ئۆج ئاالن‬

‫شۆڕشی ژیانەوە‬

‫ئۆج ئاالن لە پەیامەكەیدا ئەوەی نوسیوە‪":‬تێكۆشان‬ ‫لەپێناو یەكسانی و دیموكراسی كە ماندێال‬ ‫پێشەنگایەتی دەكرد‪ ،‬چەمكی ئەو تێكۆشانەیان‬ ‫بۆ خۆیان وەك پرەنسیپێك بە بنەما گرتووە‪،‬‬ ‫ماندێال بۆ ئەو كەسانەی كە لە دژی گەالندا‬ ‫جێی هەیە رۆڵی وەك پرۆمیتۆس دەبینن‪ ،‬ئەو‬ ‫رۆژەی بڕیاری هەڵكردنی ئاگر دەدەن‪ ،‬ئێستا‬ ‫ئەو ئاگرەی ماندێال لە الیەن گەالنی بندەستەوە‬ ‫هەڵكراوە‪ ،‬دەستوەردان لەو مێژووەی سەردەستان‬ ‫نوسیویانە‪ ،‬سەلمێنەری ئەوەیە كە ماندێال ئاگری‬ ‫خۆی گەیاندۆتە هەموو گەالنی بندەستی جیهان‪.‬‬ ‫لەو كاتانەی كە بندەستان وەك تیرۆریست و‬ ‫دیكتاتۆر دەبینران‪ ،‬ماندێال بە وشیاریەكی‬ ‫م��ەزن��ەوە‪ ،‬بە دڵێكی ف���راوان‪ ،‬ب��ووە ئومێد و‬ ‫جێی ڕێزی هەموو جیهان و بوێرانە تێكۆشانی‬ ‫بەڕێوەبرد و بۆتە سەرچاوەی ئیلهام و تێكۆشان‪.‬‬ ‫ئەو ئاگرەی لە ئەفریقیای باشور بەرزبۆوە‪،‬‬ ‫زەبرێكی لە سەردەستاندا‪ ،‬بەر لە پیالنگێڕی‬ ‫نێونەتەوەیی بۆ ئەوەی كە سود لە ئەزمونی‬ ‫ماندێال ببینم كەوتمە سەرڕێی ئەو واڵتە‪ ،‬ماندێال‬ ‫بەشێكە لە خانەوادە گەورەكەی خۆم و گەلەكەم‬ ‫و دەیژێنین‪ ،‬ئێمە لە ناخەوە پێیەوە پەیوەستین‪.‬‬ ‫ئ��ەو ئەستێرەیەك ب��وو كە گەلی ئەفریقیای‬ ‫ڕوون ك��ردەوە‪ ،‬ئێمەش هەوڵ دەدەی��ن كە ئەو‬ ‫ئەستێرەیە لە رۆژهەاڵتی ناوین بدرەوشێنینەوە‪،‬‬ ‫ئێمە ئەمڕۆ یەك لە زانایانی خۆمان بەڕێدەكەین‪،‬‬

‫وێستگەكانی ژیانی ع��ەب��دواڵ ئ��ۆج ئ��االن‪ ،‬لە‬ ‫وێستگەكانی ژی��ان��ی ماندێال دەچ��ێ��ت‪ ،‬بەو‬ ‫هۆیەشەوە تا ئێستا چەندین جار پارێزەرانی‬ ‫ماندێال لە ب��ارەی زیندانیكردنی ئۆج ئاالنەوە‬ ‫قسەیان كردووە و داوای ئازادكردنیان كردووە‬ ‫و بارودۆخی ئۆج ئاالنیان بە بارۆدۆخی پێشووی‬ ‫ماندێال چواندووە‪.‬‬ ‫عەبدواڵ ئۆج ئاالن یان ئاپۆ‪ ،‬لە (‪4‬ی نیسانی‬ ‫ساڵی ‪ )1949‬لە گوندی ئامارای سەربە شاری‬ ‫ئورفا لەدایك بووە‪ ،‬قۆناغەكانی خوێندنی بڕیوە‬ ‫و لە كۆلێژی زانستی سیاسی لە شاری ئەنقەرە‬ ‫وەرگیراوە‪ ،‬لەو ‌ێ دەبینێت و تێدەگات "كوردستان‬ ‫كراوەتە داگیركراوێكی نێودەوڵەتی" و هیچ‬ ‫تێكۆشانێك بۆ كوردایەتی لە ئارادا نەمابوو‪.‬‬ ‫ئۆج ئ��االن لە خاڵی سفرەوە دەستپێدەكات‪،‬‬ ‫دوای ئەوەی چەند ساڵێك تێكۆشان دەكات و‬ ‫ژمارەیەك گەنج لە خۆی كۆدەكاتەوە‪ ،‬لە (‪27‬ی‬ ‫تشرینی دووەمی ساڵی ‪ )1978‬لە گوندی (فیس)‬ ‫ی سەربە شاری ئامەد لە باكوری كوردستان‬ ‫پارتی كرێكارانی كوردستان دادەمەزرێنن‪.‬‬ ‫هاوشێوەی رێكخراوەكەی ماندێال‪ ،‬پەكەكە‬ ‫سەرەتا خەباتی سیاسی و رۆشنبیری دەكرد و‬ ‫بیروباوەڕەكەی لە رێگەی سیمینار و باڵوكراوەوە‬ ‫دەگەیاند‪ ،‬بەاڵم دوای ئەوەی دەوڵەتی توركیا‬ ‫دەستی كرد بە دەستگیركردن و شەهیدكردنی‬

‫هەربۆیە لە (‪15‬ی ئابی ساڵی ‪ )1984‬پەكەكە‬ ‫خەباتی چ��ەك��داری دەستپێكرد‪ ،‬ئ��ەوەش بە‬ ‫فەرمانداری مەعسوم قورقماز ناسراو بە عەگید‪،‬‬ ‫ئ��ەوەش بە سەرلەنو ‌ێ ژیانەوەی نەتەوەیەك‬ ‫ناودەبرێت‪ ،‬چونكە دوای لەسێدارەكانی شێخ‬ ‫سەعیدی پیران ساڵی (‪ )1925‬و سەركوتكردنی‬ ‫جواڵنەوەی سەید رەزای دەرسیم ساڵی (‪)1937‬‬ ‫ئیتر هیچ سەرهەڵدانێك لە باكوری كوردستان‬ ‫نەهاتبووە ئاراوە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی پەكەكە بووە رێكخراوێكی بەهێز و‬ ‫كاریگەر هەم لەسەر ئاستی جەماوەر‪ ،‬هەم لە بواری‬ ‫سەربازیدا‪ ،‬بەاڵم كەسایەتییە ئاشتیخوازییەكەی‬ ‫ئۆج ئاالن وایكرد‪ ،‬لە ساڵی (‪ )1993‬پەكەكە‬ ‫یەكالیەنە ئاگربەست رابگەیەنێت‪ ،‬ئەوەش لەپێناو‬ ‫چارەسەری ئاشتیانە‪.‬‬ ‫ئۆج ئاالن چەندین جار ئاگربەستی یەكالیەنەی‬ ‫راگ��ەی��ان��د‪ ،‬ب��ەاڵم ه��ەم��وو ش��ەڕخ��وازان��ی دنیا‬ ‫كۆبوونەوە و لە پیالنگێڕیەكی نێودەوڵەتیدا لە‬ ‫(‪15‬ی شوباتی ساڵی ‪ )1999‬ئۆج ئاالن دەستگیر‬ ‫كرا و رادەستی توركیا كرا‪.‬‬ ‫ئەودیو شیشەكانی زیندان‬ ‫ئەگەرچی سەرەتا سزای لەسێدارەدان بۆ ئۆج‬ ‫ئاالن دەركرا‪ ،‬بەاڵم دوای ناڕەزاییەتیەكی فراوان‬ ‫و توڕەیی گەلەكەی بەرامبەر ئەو دەستگیركردنە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫و ئەو سزایە‪ ،‬ناچار سزاكەیان گۆڕی بۆ زیندانی‬ ‫هەتاهەتایی‪ ،‬دوای ئەوە ئۆج ئاالنیان خستە‬ ‫زیندانی تاكەكەسی دوورگ��ەی ئیمرالییەوە لە‬ ‫دەریای مەڕمەڕە‪ ،‬هاوشێوەی ئەو دوورگەیەی‬ ‫ماندێال تێدا زیندانی كرا‪.‬‬ ‫لە ئێستادا نزیكەی (‪ )15‬ساڵە ئۆج ئاالن لە‬ ‫ئیمرالی زیندانی كراوە‪ ،‬بەاڵم هاوشێوەی ماندێال‪،‬‬ ‫زیندان هەرگیز نەیتوانی وا لە ئۆج ئاالن بكات‬ ‫دەس��ت لە تێكۆشانەكەی ب��ەرب��دات‪ ،‬هەربۆیە‬ ‫بەهۆی بەردەوامی ئۆج ئاالن لەسەر هەڵوێستە‬ ‫ئاشتیخوازانەكەی و بەهێزبوونی رێكخستنەكەی‬ ‫و پەیوەستبوونی گەلی كورد پێوەی‪ ،‬ئێستا‬ ‫حكومەتی توركیا بە ناچاری دەستی بە گفتوگۆ‬ ‫كردووە لە گەڵ ئۆج ئاالن‪.‬‬ ‫هەموو ئاماژەكان ئ��ەوە دەخ��ەن��ەڕوو كە ئۆج‬ ‫ئاالن ئازاد دەكرێت و هاوشێوەی ماندێال زیندان‬ ‫جێدەهێڵێت و دەبێتە یەكێك لە كاریگەرترین‬ ‫رێبەرەكانی جیهان‪ ،‬ه��ەروەك چۆن ئەمساڵ‬ ‫گۆڤاری تایمی ئەمریكی ئۆج ئاالنی خستە ریزی‬ ‫كاریگەرترین (‪ )100‬كەسایەتیەكانی جیهانەوە‪.‬‬ ‫رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی‪ :‬ماندێال و‬ ‫ئۆج ئاالن هاوشێوەن‬ ‫ئۆج ئاالن پێشتر چەند نامەیەكی بۆ ماندێال‬ ‫ن���اردووە‪ ،‬تێیدا باسی ه��اوس��ۆزی ه��ەردووالی‬ ‫كردووە لە رووی خەبات‌و كێشەی نەتەوەیەوە‪،‬‬ ‫لە دوایین نامەشدا ئۆج ئاالن ئ��ەوەی ئاشكرا‬ ‫كرد كە جێهێشتنی سوریا بۆ ئەوە بوو بگات بە‬ ‫دیداری ماندێال‪.‬‬ ‫لە دوای مەرگی ماندێال و رۆژی (‪)6‬ی ئەم‬ ‫مانگە‪ ،‬رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی‪ ،‬راپۆرتێكی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫باڵوكردەوە و تێیدا ماندێال و ئۆج ئاالنی بەراورد‬ ‫كرد و ئەوەی خستەڕوو كە ئۆج ئاالن و ماندێال‬ ‫هاوشێوەی یەك ‌ن و ئۆج ئاالن لە زیندانێكی زۆر‬ ‫دژوارەوە لە گەلەكەی و لە دەوڵەتیش دانەبڕاوە‪.‬‬ ‫ئۆج ئ��االن لە م��اوەی دەستگیركردنیدا پێنج‬ ‫نامەی بۆ ماندێال ن��اردوە‪ ،‬لەو نامانەدا باسی‬ ‫چەوسانەوەی گەلی كورد و ئەفریقای باشور و‬ ‫واڵتانی ناوچەكەی كردوە‪ ،‬لە یەكێك لە نامەكاندا‬ ‫كە لە ساڵی (‪)2010‬دا ناردویەتی بۆ ماندێال‪،‬‬ ‫ئۆج ئاالن دەڵێت‪":‬لە ئەنجامی ئەو تێكۆشانەی‬ ‫كە بە رێبەرایەتی ئێوە بەڕێوەچوو‪ ،‬زیهنیەت و‬ ‫رژێمی سەردەست پاكتاو كرا و لەسەر بناخەی‬ ‫هۆشمەندی ئ��ازادی‪ ،‬یەكسانی و دیموكراسی‪،‬‬ ‫نموونەی مۆدێلێكی دیموكراسی پێشكەوت‪ ،‬ئەم‬ ‫مۆدێلە دیموكراسیە وەك هەموو گەالن بۆ گەلی‬ ‫كوردیش بۆتە سەرچاوەیەكی ئیلهامبەخش‪".‬‬ ‫ئۆج ئاالن ئەوەشی نوسیوە‪":‬ئامانجمان ئەوەیە‬ ‫پرسی كورد كە لەو كاتەدا گۆڕدراوەتە شەڕ و‬ ‫ناچارەسەری بە ڕێ و رێبازی دیموكراتی چارەسەر‬ ‫بكەین‪ ،‬ئێمە دەم��ان��ەوێ��ت لەناو كۆمەڵگەی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوین كەلتووری دیموكراسی بەجێ‬ ‫بكەین و بۆ ئەو ئامانجەش بە سااڵنە لەناو‬ ‫هەوڵدانداین"‪.‬‬ ‫ئۆج ئاالن لەدرێژەی نامەیەكەیدا باسی لەوەش‬ ‫كردووە‪":‬هێزە دەسەاڵتدارە نێودەوڵەتییەكان بۆ‬ ‫پوچەڵكردنەوەی هەوڵەكانمان ئەوەی لە دەستیان‬ ‫دێت درێغی ناكەن‪ ،‬هێزە دەسەاڵتدارەكانی جیهان‬ ‫و بە پێشەنگایەتی بەریتانیا و لە ئاكامی ئەنجامی‬ ‫بڕیارەكانی كۆنفرانسی قاهیرەدا دەیانەوێت پرسی‬ ‫ك��ورد بە بێ چارەسەری بهێڵنەوە و لەالیەن‬ ‫واڵتانی توركیا‪ ،‬ئێران‪ ،‬ئێراق و سوریاوە كۆنترۆڵ‬ ‫بكرێت‪ .‬پاشان لەم پیالنەدا رۆڵی ئەمەریكاش‬

‫‪5‬‬

‫راپۆرت‬

‫زیادبوو‪ ،‬رفاندن و دیلگرتنم بە پێشەنگایەتی‬ ‫دەزگا هەواڵگریەكانی ئەم وەاڵتانەش ئەنجامی‬ ‫ئەو سیاسەتەیە"‪.‬‬ ‫"ویستم بگەمە دیداری ماندێال"‬ ‫ئۆج ئاالن باسی لەوە ك��ردووە‪ ،‬ئەو كاتەی لە‬ ‫یۆنان بووە داوای كردوە بچێتە ئەفریقای باشور‬ ‫و بەڵێنیان پێداوە و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش‬ ‫واڵتی كینیای پەسەند كردوە‪"،‬باڵیۆزی یۆنان لە‬ ‫كینیا بە منی راگەیاند ئێمە سەردانمان كردووە‬ ‫و لە چاوەڕوانی وەاڵمدانەوەدایین‪ ،‬بەاڵم دواتر‬ ‫ئاشكرابوو كە ئەوان بە شێوەیەكی فەرمی ئەو‬ ‫داوایەیان ئاراستەی حكومەتی ئەفریقای باشور‬ ‫نەكردووە و تەنیا گەمەیەك بوو‪ ،‬بەم شێوەیەش‬ ‫منیان سەرقاڵ كرد و رادەستی دەوڵەتی توركیایان‬ ‫كردم‪ ،‬ئامانج لە رێپێوانەكەم ئەوە بوو كە خۆم‬ ‫بگەیەنمە ئەفریقای باشوور و بەو شێوەیەش‬ ‫دیدارتان لەگەڵدا ئەنجام بدەم و ئەزموونەكانی‬ ‫تێكۆشانتان كە بۆ من گرنگ و بەنرخ بوو لە‬ ‫نزیكەوە گوێبیستی ببم‪ ،‬بەاڵم بەهۆی گەمەی‬ ‫كینیاوە رێپێوانەكەم بە هەستی دۆستایەتی بۆ‬ ‫واڵتەكەتان نیوە مایەوە‪".‬‬ ‫لە كۆتایی ئەو نامەیەدا ئۆج ئاالن ئەوەی بە‬ ‫ماندێال ووت��وە‪":‬ل��ەو ب����اوەڕەدام كە ئێوەش‬ ‫لە نزیكەوە ئ��اگ��اداری تێكۆشانی ئێمەن و‬ ‫بەدواداچوونی بۆ دەكەن و ببنە هاوكارێكی باش‬ ‫بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد بە رێ و رێبازی‬ ‫ئاشتیانە و دیموكراتیانە‪ .‬بەم هەستەوە و لە‬ ‫سەرەتادا بۆ ئێوەی بەڕێز‪ ،‬نێلسۆن ماندێال و‬ ‫دواتریش بۆ هەموو گەلی ئەفریقای باشوور‪ ،‬ساڵو‬ ‫و رێزی خۆمتان پێشكەش دەكەم"‪.‬‬


‫چاوپێكەوتن ‪6‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫د‪.‬كامەران مەنتك؛‬

‫ئەو كەسانەی مامەڵە بە نەوتەوە دەكەن متمانەی خەڵكیان لە دەستداوە‬ ‫مەسەلەی نەوت و ئاشتی لەرۆژهەاڵتی ناوین و پەكەكە گرێدراوی یەكترن‬ ‫دكتۆر كامەران مەنتك مامۆستای‬ ‫زان��ك��ۆی س��ەالح��ەدی��ن س��ەب��ارەت بە‬ ‫واژۆكردنی رێككەوتننامەی وزە لەالیەن‬ ‫س����ەرۆك حكومەتی ك��ارب��ەرێ��ك��ەری‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە‬ ‫لەگەڵ توركیا دەڵێت‪":‬ئێستا سەرۆكی‬ ‫حكومەت ئیرادەی خەڵكی لە پشت‬ ‫نییە‪ ،‬واتا شەرعیەتی لە پشت نییە‬ ‫و ناتوانێت ئەو بابەتانە بڕیاری لەسەر‬ ‫بدات كە زۆر گرنگ وچارەنووسسازن"‪،‬‬ ‫هەروەها مەنتك دەڵێت‪":‬مەسەلەی‬ ‫ن��ەوت ی��ان خ��ۆد هەرپێشكەوتنێك‬ ‫لەمبوارەدا پەیوەستە بەبەروپێشچوونی‬ ‫پ���رۆس���ەی ئ��اش��ت��ی و چ���ارەس���ەری‬ ‫پرسی ك��ورد لە باكوری كوردستان"‪.‬‬ ‫ئا‪ /‬باشور كوردی‬

‫پ��رس��ی��ار‪ /‬ب��ۆچ��ی ل���ەم ك���ات���ەدا كە‬ ‫كابینەی ن��وێ حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان بۆنیاد نەنراوە كەچی پرسی‬ ‫هەناردەكردنی وزە و واژۆكردنی ئەم‬ ‫بەرهەمە نیشتمانی و نەنەتەوەیی‬ ‫ئ�����ەوەن�����دە زەق ك������راوەت������ەوە؟!‬ ‫د‪.‬ك��ام��ەران‪ /‬ج��ارێ سەرتا دەبێت ئەوە‬ ‫ب��اش بزانین ك��ە حكومەتی ئێستا ئەو‬ ‫دەسەاڵتەی نییە كەوا ئەو گرێبەستە گرنگانە‬ ‫واژۆ بكات بۆیە بەرزكردنەوە و گەورەكردنی‬ ‫مەسەلەكەیە كە ئەوەش لەجێ خۆیدا نییە‪.‬‬ ‫دی��ارە مەسەلەی ن��ەوت بابەتێكی گرنكە‪،‬‬ ‫بەاڵم گەورەگردنی لەو قۆناغەدا مەبەستی‬ ‫سەرەكییان ئەوەیە كە دەیانەوێت ئەو راستیە‬ ‫بشارنەوە كە سەرۆكی حكومەتی ئێستا كە‬ ‫كاربەڕكەرە ناتوانێت و لەدەسەاڵتیدا نییە‬ ‫واژۆ و رێككەوتنێكی بەم شێوەیە مەزن‬ ‫ئەنجام بدات و هەر بۆیە دەیانەوێت الیەنە‬ ‫سیاسیەكانی تری تێدا بزر بكەن‪ .‬ڕاستە‬ ‫كە زۆر جار هەوڵیان داوە بڵێن كەوا ئێمە‬ ‫لە ئەنجومەنی دادەوەریەوە پرسمان كردووە‬ ‫و مەسەلەیەكی یاساییە‪ .‬هەر بۆیە منیش‬ ‫لەوێەوە دەمەوێت ئاماژە بەدوو خاڵ بكەم‪:‬‬

‫بابەتی ی��ەك��ەم؛ یاسا بوونی حكومەتە‪.‬‬ ‫بابەتیدووەمیش؛دەسەاڵتەكانیحكومەتەكەیە‪.‬‬ ‫حكومەتی كاربەڕێكەر ل��ەڕووی یاساییەوە‬ ‫حكومەتە و یانێ حكومەتیكی یاساییە‬ ‫كێشەیەك لەوێدا نییە‪ .‬هەر لەبەر ئەوەش‬ ‫كارەكان ئەنجام دەدات تاوەكوحكومەتی نوێ‬ ‫دادەمەزرێت‪ ،‬بەاڵم ئەو حكومەتە و ئیشكردنی‬ ‫حكومەت وابەستە بە ئ��ی��رادەی خەڵكە‪.‬‬ ‫خەڵك كە پەڕڵەمان هەڵدەبژێرێت‪ ،‬لەڕێگای‬

‫ئیرادەی خەڵكەوە دەنگ دەدرێتە حكومەت و‬ ‫كابینە دروست دەكرێت‪ ،‬بەاڵم كاتێك بابەتی‬ ‫پەرلەمان تەواو دەبێت ئیرادە تەواو بووە‪.‬‬ ‫خەڵك كابینەیەكی تری هەڵبژاردیە و ئێستا‬ ‫سەرۆكی حكومەت ئیرادەی خەڵكی لەپشت‬ ‫نییە كە واتە شەرعیەتی لە پشت نییە و‬ ‫ناتوانێت ئەو بابەتانە بڕیاری لەسەر بدات‬ ‫كە زۆر گرنگن‪ .‬بابەتیكی چارەنوسسازە بۆیە‬ ‫دەبوو لە قۆناغیكدا حكومەت دروستدەكریت‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫بڕیار لەسەر ئەو بابەتە ب��دەن نەك لێرە‬ ‫ف��ەوزای��ەك��ی ڕاگەیاندنی زۆر گ���ەورەی بۆ‬ ‫دروستبكەن‪ .‬تاوەكو بابەتە گرنگەكانی‬ ‫شەرعیەتبون ی��ان ش��ەرع��ی��ەت نەبوونی‬ ‫دەسەاڵتی سەرۆكی حكومەت تێدا بزر بكەن‬ ‫لەبەر ئەوە بابەتی نەوت مەسەلەیەكی گرنگە‬ ‫و ئیمزا كردنشی بۆ كوردستان گرنگە‪.‬‬ ‫ئەگەر بێت هاوسەنگیك هەبێت لە نێوان‬ ‫دوو هێزەكان‪ .‬لەگرێبەستی نەوت لە هەرێمی‬ ‫كوردستان سەرباری الیەنە پۆزەتیڤەكانی‬ ‫من ئەگەری مەترسیەكی ترسناكی لێدەكەم‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ئایا بەراستی واژۆك��ردن��ی‬ ‫بەمشێوەیە‬ ‫رێككەوتننامەیەكی‬ ‫و ه��ەن��اردەك��ردن��ی وزەی"ن������ەوت و‬ ‫گاز"یان با بڵێن بەگشتی سەرچاوە‬ ‫سروشتیەكان لەدەسەاڵتی حكومەتی‬ ‫ه���ەرێ���م���ی ك���وردس���ت���ان���دا ه��ەی��ە؟‬ ‫د‪.‬ك���ام���ەران‪ /‬ئێمە دەب��ێ��ت بزانین كە‬ ‫بابەتەكە بابەتێكی سیاسیە و یاسای نییە‪،‬‬ ‫یانێ بەگوێرەی دەستوری ئێراق بابەتی‬ ‫هەناردەكردنی نەوت پەیوەندی بە سەروەری‬ ‫ئێراقەوە هەیە؛ ب��ەاڵم كۆمەڵێك كێشەش‬ ‫هەیە ل��ەن��ی��وان ه��ەرێ��م و ب��ەغ��دا ل��ەڕووی‬ ‫یاساییەوە چارەسەر نەكراون و دەستورس‬ ‫ئێراقیش تاوەكو ئێستا لە هیچ بوارێك‬ ‫جێبەجێ نەكراون‪ .‬نموونە ماددەی (‪)140‬‬ ‫جێبەجێنەكراوە‪ .‬زۆر پەیوەست بوونی ئەمە‬ ‫بە الیەنە یاسایەكانیەوە ئەوا لەم قۆناغەی‬ ‫ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان دادی مەسەلەی‬ ‫ك��وردا ن��ادات بۆیە ك��ورد مافی خۆیەتی‬ ‫كە وزەی هەیە ئەوە وزەی��ە بەكار بهێنێت‬ ‫بەمەرجێك بەكارهێنانی بابەتێكی یاسایی‬ ‫بێت و لەخزمەتی خەڵكی كوردستاندا بێت‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬كێ و چ الیەنێك پێویستە‬ ‫بڕیارێكی بەمشێوەیە بدات بەتایبەتی‬ ‫پرسی هەناردەكردنی وزە كە ئێستا زیاتر‬ ‫لەالیەن پارتییەوە زەق كراوەتەوە؟‬ ‫د‪ .‬كامەران‪ /‬بەراستی مەسەلەی وزە و‬ ‫هەندێك مەسەلەی دیكە هەن كە پەیوەندیان‬ ‫بە ئاسایشی نەتەوەیی و بە داهاتی ئەو واڵتە و‬ ‫ئابوری دوا رۆژی ئەو واڵتەوە هەیە‪ .‬لە هەموو‬ ‫واڵتێك ئەو مەسەلە گرنگانە حكومەت بریاری‬ ‫لەسەر دەدات‌و رێكەوتنامەی لەسەر دەكات‪،‬‬ ‫لە دواجار دەبێت رێكەوتنامەكە بگەرێتەوە‬ ‫پەڕلەمان بۆ ئ��ەوەی تەتبیق بكرێت‪ .‬یانێ‬ ‫هەر حكومەتێك مەسەلەیەكی وەها گرنگ‬ ‫رێكەونتنامەی لەسەر بكات دەبێت پەڕلەمان‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫كە ئیرادەی خەڵكە تەسدیقی بكات‪ .‬لە دوا جار‬ ‫ئەگەر تەسدیقی نەكردێت ئەو رێكەوتنامەیە‬ ‫مەفعولی نابیتن‪ .‬ل��ە ك��وردس��ت��ان ئێستا‬ ‫دەبینین بەتەنها نەك حزبێك پێم وایە توركیا‬ ‫لەمەسەلەی نەوتدا بەشێوەیەكی سەرەكی‬ ‫پەیوەندی بەبنەماڵەی بارزانیەوە دەكات‬ ‫نەك لەگەڵ حزبێكیش پەیوەندی دەبەستێت‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ئەگەر بەراستی حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان ‪%17‬ی بوددجە‬ ‫لەحكومەتی ن��اوەن��دی وەك��و پشكی‬ ‫حكومەتی هەرێم لەمیزان بودجەی‬ ‫گ��ش��ت��ی ئ���ێ���راق وەردەگ����رێ����ت ئ��ەی‬ ‫بۆچی ل��ەم ك��ات��ەدا ئ��ەوەن��دە پارتی‬ ‫ی��ان ب��ا بڵێن حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان پەلەیەتی لەهەراجكردنی‬ ‫ئ�����ەم س���ام���ان���ە ن��ی��ش��ت��م��ان��ی��ی��ە؟‬ ‫د‪.‬كامەران‪ /‬مەسەلە بودجە هەر هەرێمێك‬ ‫ئەگەر بیەوێت بەرو پێشەوە هەنگاو بێنێت‪،‬‬ ‫پێویستە ئابووری لە دەستە خۆیدا بێت‪،‬‬ ‫تاوەكو هەرێمی كوردستان چ���اوەڕوان و‬ ‫چاوی لە دەستی بەغدادەوە بێت بۆ ئەوەی‬ ‫رێژەیەكی بودجەی بداتێ هەرێمی كوردستان‬ ‫ناتوانێت هەنگاوێك بەرو پیشەوە هەڵنێت‬ ‫لەبەر ئ��ەوە مافی كوردستانە س��ەروەت ‌و‬ ‫سامان خۆی بەكاربێنێ ‌و داهاتێكی باش‬ ‫بۆ هاونیشتیمانیانی خۆی جێبەجێ بكات‪،‬‬ ‫هەرچەندە نەوت ئێستا بە بۆچوونی من لە‬ ‫كوردستان هێندە گرنگیەكی ستراتیژی ـ‬ ‫سایاسی هەیە‪ ،‬ئەوەندە الیەنە ئابووریەكەی‬ ‫خاوەن ئەو گرنگیە نییە‪ .‬مەسەلەی ناردنە‬ ‫دەرەوەی نەوت شتێكی باشە‪ ،‬بەاڵم نەك‬ ‫كەسێك بیكات؛ چونكە ئەگەر بێتۆ نەوت‬ ‫بەبەردەوامی لە بەردستی حكومەتێك بێت‬ ‫‌و حكومەت بە ئ���ارەزووی خۆی مامەڵەی‬ ‫پێوە بكا ئەوە دكتاتۆریەت دروست دەكات‪.‬‬ ‫ئێمە بینیمان لە هەموو دەوڵەتەكان كە‬ ‫ن��ەوت��ی��ان ه��ەی��ە ل��ە جیاتی دیموكراسی‬ ‫دیكتاتۆریەت بەرهەمهاتووە و لەهەموو واڵتە‬ ‫نەوتیەكان‪ ،‬تەنها لە ئەمەریكا ‌و ئاالسكا‬ ‫نەوت كەوتۆتە دەست خەڵك‪ ،‬لەبەر ئەوە‬ ‫من كاتی خۆی پرۆژەیەكم نوسی لەسەر‬ ‫مەسەلەی نەوت‪ .‬پێم وابوو كە موڵكداریەتی‬ ‫نەوت ‌و نەوتی كوردستان دەبێت ببێت بە‬ ‫موڵكداریەتی خەڵكی كوردستان‪ ،‬لەبەرئەوە‬ ‫پێشنیارم كردبوو كە لە كوردستان نابێت‬ ‫تەنیها سێ دەس��ەاڵت هەبێت‪ ،‬وات��ا تەنیا‬ ‫دەسەاڵتەكانی تەنفیزی و تەشریحی‌وقەزایی‪،‬‬ ‫بەڵكو دەبێت دەسەاڵتێكی تری نەوت هەبێت‪.‬‬

‫‪7‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫توركیا‌و پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستانهاوهەڵوێستن‬ ‫لەبەرامبەررۆژئاوای‬ ‫كوردستان لەبەر ئەوە‬ ‫یەكێك لە ئەگەرەكان ئەوەیە‬ ‫كە رەنگە سازشێك هەبێت‬ ‫لەبەرامبەر بە نەوت‬ ‫‪..........‬‬ ‫رەنگە توركیا بیەوێت‬ ‫هەرێمیكوردستان‬ ‫لەرێگەی نەوتەوە بۆ خۆی‬ ‫رابكێشێت‌و والیەتی موسل‬ ‫بۆ خۆی بگەرێنێتەوە‪ ،‬دیارە‬ ‫دەیەوێت والیەتی موسل‬ ‫بەكاملیبگەرێنێتەوەنەك‬ ‫هەرێمیكوردستان‬ ‫‪..........‬‬ ‫لەرێگەی نەوتەوە توركیا‬ ‫دەیەوێت والیەتی موسل‬ ‫‌و باشوری كوردستان‬ ‫بەتوركیابلكێنێتەوە‬ ‫ئەمەش مانای ئەوەیە‬ ‫گۆرینی داگیركەرێكە لە‬ ‫داگیركەرێكی ئێراقی بۆ‬ ‫داگیركەرێكیتوركی‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئێستا دەسەاڵتدرانی پارتی‪،‬‬ ‫ئەوانەی كە ئێستا پارتی‬ ‫دیموكراتیكوردستان‬ ‫بەرێوە دەبەن و نەوتیان‬ ‫لەدەستە هەمویان بونەتە‬ ‫خەڵكی دەوڵەمەند‪ ،‬ئەوەش‬ ‫گومان لە الی خەڵك‬ ‫دروستدەكات كە نەوتەكە‬ ‫بەراستی لە بەرژەوەندی‬ ‫خەڵكی هەرێمی كوردستان‬ ‫بەكاردێ یان نا؟‬


‫چاوپێكەوتن ‪8‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫توركیایەكی گەورە كە دەیەوێت ئیمپراتۆریەتێكی گەورە دروست بكات لەگەڵ‬ ‫هەرێمێكی بچوك‪ ،‬ئەگەر هاوسەنگیەك نەبێت ئەوا هێزی بەهێزەكە‪ ،‬هێزە بچوكەكە‬ ‫قوت دەدات‪ ،‬بۆیە لە رێگەی نەوتەوە ئێستا ئەوان كار دەكەن‬ ‫مەسەلەی نەوت لە كوردستان ئەوەیەیە كە‬ ‫هەتا ئێستا داهاتەكەی ‌و گرێبەستەكانی‬ ‫تەمومژاویە‪ ،‬ئەوەش ئەگەر یاسایی بێت ئەوە‬ ‫ئاسای نییە ئەو كەسانەی كە مامەڵە بە نەوت‬ ‫دەكەن متمانەی خەڵكیان لە دەستداوە‪ ،‬تۆ‬ ‫دەبینی ئێستا دەسەاڵتدرانی پارتی‪ ،‬ئەوانەی‬ ‫كە ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوە‬ ‫دەبەن و نەوتیان لەدەستە هەموویان بونەتە‬ ‫خەڵكی دەوڵەمەند‪ ،‬ئەوەش گومان لە الی‬ ‫خەڵك دروستدەكات كە نەوتەوكە بەراستی‬ ‫لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان‬ ‫بەكاردێ یان نا‪ .‬ئەگینا پێموایە هەناردەكردنی‬ ‫نەوت بۆ ئەوی هەرێمی كوردستان خاوەن‬ ‫بوجەیەكی سەربەخۆ و ئابووریەكی سەربەخۆی‬ ‫هەبێت‪ ،‬شتێكی زۆر باشە ‌و لەخزمەتی‬ ‫ئەزموونی هەرێمی كوردستاندا دەبێت‪.‬‬ ‫پ��رس��ی��ار‪ /‬ه��ەم��وو الی���ەك ئ��اگ��ادارن‬ ‫ك��ە زۆری��ن��ەی ئ��ەم وزەی���ە لەناوچەی‬ ‫چ��ەم��چ��ەم��اڵ و ت���ەق ت����ەق‪ ،‬وات���ا‬ ‫ن��اوچ��ەی یەكێتی دەردەه��ێ��ن��رێ��ت و‬ ‫بەدەستپێشخەری پارتی لەگەڵ توركیا‬ ‫واژۆ دەكرێت و بەژێر پێ گەریالدا تێپەڕ‬ ‫دەبێت‪ ،‬ئەگەر بەراستی دەوڵەتی تورك‬ ‫بەدڵ نەبێت لەچارەسەركردنی پرسی‬

‫كورد‪ ،‬ئایا ئەم رێككەوتنە سەردەگرێت‪،‬‬ ‫لەحاڵێكدا ئ��ێ��ران و روس��ی��اش هەتا‬ ‫ئاستێك لەدژی ئەم رێككەوتنەیەن؟‬ ‫د‪.‬كامەران‪ /‬ئێمە دەبێت بزانین مەسەلەی‬ ‫پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)‬ ‫لەگەڵ مەسەلە نەوت پەیوەندیەكی زۆری‬ ‫بە سەقامگیری هەموو ناوچەكەوە هەیە‪،‬‬ ‫تەنهاش پەیوەندی بە نەوتی چەمچەماڵ‬ ‫‌و تەق تەقەوە نییە؛ بەڵكو پەیوەندی بە‬ ‫گەورەترین پرۆژەوە هەیە كە پرۆژەی غازی‬ ‫لە جیهاندایە و ئەویش پرۆژەی (نابۆ كۆیە)‪،‬‬ ‫نابۆكۆش كە لە دەریای قەزوینەوە دێت بە‬ ‫خاكی كوردستاندا و بەژێر نفوزی ناوچەی‬ ‫گەریالكانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا‬ ‫تێپەڕ دەبێت‪ .‬لەبەر ئەوەیە ئەگەر بیانەوێت‬ ‫ئەو وەبەرهێنانە بینن ئەوا دەبێت مەسەلەی‬ ‫ئاشتی و پرسی ك��ورد چارەسەر بكرێت‪.‬‬ ‫هەتا زلهێزەكانیش لە ئاسیای ناوەراستەوە‬ ‫بگرە هەتا دەگاتە دەری��ای قەزوین ‌و ئەو‬ ‫بەری سنورەكانی كوردستان درێژ دەبینەوە‬ ‫تەنانەت هەتا سەر كەنداو یانێ درێژترین‬ ‫سنوری جوگرافیای ئەمڕۆی كوردستان لەو‬ ‫ناوچەیەیە كە بەشێكی زۆریشی لە رۆژهەاڵتی‬ ‫كوردستان تا دەگاتە باشوری كوردستانە و‬ ‫ئێستا بەشێوەیەكی فعلی لە ژێر دەسەاڵتی‬

‫گەریالكانە یان لە ژێر هەژمونی و لەژێر‬ ‫هەیمەنەی ئەوانە‪ .‬ئەوان دەتوانن كۆنترۆلی‬ ‫ئەو ناوچانە بكەن‪ .‬بۆیە بەبۆچونی من ئەو‬ ‫مەسەلە نەوتیانە پێویستی بە سەقامگیری و‬ ‫ئاشتی لەو ناوچانە هەیە‪ .‬هەروەها ئاشتیش‬ ‫لە ناوچانە نابێت بەبێ چارەسەركردنی پرسی‬ ‫كورد لە باكوری كوردستان‪ .‬لەبەر ئەوەش‬ ‫مەسەلەی نەوت یان خۆد هەرپێشكەوتنێك‬ ‫لەمبوارەدا پەیوەستە بەبەروپێشچوونی‬ ‫پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی كورد‬ ‫لەباكوری كوردستان‪ .‬ئێستا من پێم وایە‬ ‫توركیا دەی����ەوێَت ن��ەوت��ەك��ەی بەدەست‬ ‫بهێنێت‪ ،‬ب��ەاڵم كێشەكە چارەسەر نەكات‬ ‫یاخود هەوڵبدات لەرێگەی كوردستان خەونی‬ ‫ئیمپراتۆریەتەكەی بهێنێتە دی‪ ،‬دواجار چۆن‬ ‫سەدام بەكاری هێنا بۆ لێدانی كورد‪ .‬توركیاش‬ ‫دەیەوێت هەمان نەوت بەكار بهێنێتەوە بۆ‬ ‫لێدانی ك��ورد‪ ،‬ب��ەاڵم لێدانەكە بەرەنگێكی‬ ‫عەسكەری نەبێت و بەلێدانێكی سیاسی بێت‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ئاخۆ رێككەوتنی وزە بەتایبەتی‬ ‫لەم كاتەدا كە لەالیەن پارتیەوە زۆرتر‬ ‫كەوتووتە رۆژەڤ���ەوە وەك��و پرسێكی‬ ‫ن��ی��ش��ت��م��ان��ی ه��ی��چ پ��ەی��وەن��دی��ەك��ی‬ ‫بەراگەیاندنی خۆبەرێوەبەری دیموكراتی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪9‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫پێم وایە توركیا دەیەوێت نەوتەكەی بەدەست بهێنێت‪ ،‬بەاڵم كێشەكە چارەسەر نەكات یاخود‬ ‫هەوڵبدات لەرێگەی كوردستان خەونی ئیمپراتۆریەتەكەی بهێنێتە دی‪ ،‬دواجار چۆن سەدام بەكاری‬ ‫هێنا بۆ لێدانی كورد‪ .‬توركیاش دەیەوێت هەمان نەوت بەكار بهێنێتەوە بۆ لێدانی كورد‬ ‫رۆژئاوای كوردستانەوە هەیە‪ ،‬یان نا؟‬ ‫د‪ .‬كامەران‪ /‬دیارە دوای سەردانی بارزانی‬ ‫بۆ ئامەد كۆمەڵێك كێشە چارەسەركران‪ ،‬قسە‬ ‫لە سەر كۆمەڵێك كێشەش كرا لەوانە مەسەلەی‬ ‫نەوت بوو‪ .‬مەسەلەی گرێبەستەكانی نەوت‌و‬ ‫هاوشان مەسەلەی رۆژئاوای كوردستان بوو‪.‬‬ ‫دیارە توركیا‌و پارتی دیموكراتی كوردستان‬ ‫هاوهەڵوێستن لەبەرامبەر رۆژئاوای كوردستان‬ ‫لەبەر ئەوە یەكێك لە ئەگەرەكان ئەوەیە كە‬ ‫رەنگە سازشێك هەبێت لەبەرامبەر بە نەوت‪.‬‬ ‫هەر لە بەرامبەر بەشداری كردن لە تێكدانی‬ ‫ئەو ئەزمونەی كە ل��ەرۆژئ��اوای كوردستان‬ ‫هەیە‪ ،‬لە هەموو حاڵەتەكاندا ئەوەی من لێ‬ ‫دەپرسم ئەوەیە مەسەلەی گرێبەستی نەوت‬ ‫هەمیشە لەنێوان دوو هەرێم یان دوو واڵت‬ ‫دەبێت كە هاوسەنگیەك هەبێ‪ ،‬ئێستا توركیا‬ ‫دەیەوێت لەرێگەی نەوتەوە باشوری كوردستان‬ ‫هەڵدەلۆشێت‪ ،‬یانێ باشوری كوردستان‬ ‫قوتدەدات‪ ،‬ئەوە پەیوەندیە پەیوەندیەكی‬ ‫ناهاوسەنگە‪ ،‬هەربۆیە هەتا لەقسەكانی‬ ‫توركیادا ئەردۆغان دەڵێت ئێمە ماوەیەكی‬ ‫بەناسنامە دەچینە هەولێر‪ .‬راستە دونیا‬ ‫كراوەتەوە ئەگەر ئەردۆگان توانی بەناسنامە‬ ‫بچێتە ئەوروپا ‌و ببێتە بەشێك لە ئەوروپا‪،‬‬ ‫ئاساییە بەناسنامە بێتە هەولێر‪ ،‬بەاڵم هەولێر‬

‫كە سێ پارێزگای بچوكە ئەگەر بەناسنامە بێتە‬ ‫هەولێر مانای وایە ئەوان كار لەسەر هێنانەدی‬ ‫خەونی خۆیان دەك��ەن‪ ،‬كە گەڕاندنەوەی‬ ‫باشوری كوردستانە والیەتی موسلی كۆنە‬ ‫بۆ توركیا‪ .‬راستە بنەماڵەیەك یان حزبێك‬ ‫قازانج دەكات‪ ،‬بەاڵم لەرێگەی نەوتەوە توركیا‬ ‫دەیەوێت والیەتی موسل‌و باشوری كوردستان‬ ‫بە توركیا بلكێنێتەوە ئەمەش مانای ئەوەیە‬ ‫گۆرینی داگیركەرێكە لە داگیركەرێكی ئێراقی‬ ‫بۆ داگیركەرێكی توركی‪ .‬هەر بۆیە ئەمەش‬ ‫یەكێكە ل��ە مەترسیەكان ن��ەوت چونكە‬ ‫هێزەكانمان هاوسەنگ نیین‪ .‬توركیایەكی‬ ‫گەورە كە دەیەوێت ئیمپراتۆریەتێكی گەورە‬ ‫دروست بكات لەگەڵ هەرێمێكی بچوك‪ ،‬ئەگەر‬ ‫هاوسەنگیەك نەبێت ئەوا هێزی بەهێزكە‪،‬‬ ‫هێزە بچوكەكە قوت دەدات‪ ،‬بۆیە لە رێگەی‬ ‫نەوتەوە ئێستا ئەوان كار دەكەن‪ .‬بۆ نمونە‬ ‫ئەو تەسلیحاتانەی بەم دوایانە ئەردۆغان‬ ‫دای‪ ،‬بەتایبەتی كاتێك كە گوتی‪":‬من كە‬ ‫لەهەولێر بوم هەستم نەكرد كە لە غەریبیمە‪،‬‬ ‫ئێمە هەوڵدەدەین بێ ناسنامە بچینە هەولێر‬ ‫ئەوە مانا ئەوەیە نزیكبوونەوە و بەستنەوەی‬ ‫والیەتی موسل‌و باشوری كوردستان بەتوركیا‬ ‫نزیك بوبێتەوە‪ ،‬ئ��ەوەش خەونی ئەوانە"‪.‬‬

‫پ���رس���ی���ار‪ /‬ئ����ەم رێ��ك��ك��ەوت��ن��ە چ‬ ‫كاریگەریەكی لەسەر پرسی كەركوك‬ ‫‌و ن��اوچ��ە كێشەلەسەرەكان هەیە‪،‬‬ ‫ئ���ێ���وە دەزان�������ن ن���زی���ك���ەی (‪)%50‬‬ ‫ب��اش��ور ك��وردس��ت��ان ن��اوچ��ەی كیشە‬ ‫ل��ەس��ەرە و یەكالیی ن��ەب��ووەت��ەوە؟!‬ ‫د‪ .‬كامەران‪ /‬بەراستی ئێمە مەبەستمان‬ ‫ئ���ەگ���ەر ل���ە چ���ارەس���ەرك���ردن���ی ن��اوچ��ە‬ ‫كێشەلەسەرەكانە یاخود ئەو ناوچانەی كە‬ ‫نەگەڕاونەتەوە س��ەر هەرێمی كوردستان‬ ‫ئەوە بگەرێنینەوە سەر هەرێمی كوردستان‬ ‫و هەرێمەكەمان بەهێز بكەین ‌و بمانەوێت‬ ‫بنەمای دەوڵەتێك دابنێن رەنگبێت نەوت‬ ‫كاریگەریەكی باشی هەبێت‪ .‬توركیا لەو‬ ‫حاڵەتەدا دژایەتی ئەو خەونەی كورد دەكات‪،‬‬ ‫چونكە توركیا نایەوێت دەوڵەتێكی كوردی‬ ‫یان قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆی كوردی‬ ‫دابمەزرێت‪ ،‬ب��ەاڵم رەنگە توركیا بیەوێت‬ ‫هەرێمی كوردستان لەرێگەی نەوتەوە بۆ‬ ‫خۆی رابكێشێت ‌و والیەتی موسل بۆ خۆی‬ ‫بگەرێنێتەوە‪ ،‬دیارە دەیەوێت والیەتی موسل‬ ‫بەكاملی بگەرێنێتەوە نەك هەرێمی كوردستان‪،‬‬ ‫والیەتی موسلیش دیارە كەركوك‌و بەشێكی‬ ‫زۆری ناوچە كێشە لەسەرەكان دەگرێتەوە‬ ‫ئەوانەش لەرێگەی ئەو پرۆژانەش بگەرێنتەوە‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪10‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كۆمەڵ لەنێوان ئەی رەقیب و حودەیبیەدا‬

‫كامەران گوڵپی‬

‫ئ���ەوەی ئێمەی هاونیشتمانیان بیزانین و‬ ‫بینیبێتمان مارشی نیشتمانی لە كاتی یاریكردنی‬ ‫تیمی واڵتێكدا لە یاریێكی نێودەوڵەتیدا دەچڕێت‬ ‫یاخود لەسەردانی سەرۆكی واڵتێك بۆ واڵتێكی‬ ‫تر وەكو ڕێزلێنان لەهاتنی ئەو سەرۆكە‪ ،‬یاخود‬ ‫هەروەك هەندێ ئیزگە و تیڤی پەخشەكانیان‬ ‫بەمارشی نەتەوەیی دەست پێدەكات‪ .‬بەهەرحاڵ‬ ‫مەبەست لە مارشی نەتەوەیی زیندوو ڕاگرتنی‬ ‫خەباتی نەتەوەیەكە كە ب��اس لە ئازایەتی‬ ‫و فیداكاری ئەونەتەوەیە دەك���ات‪ .‬هەنێك‬ ‫جارلەالیەن حكومەتەوە بەفەرمی دەناسرێت و‬ ‫هەندێك جارلەالیەن خودی گەلەوە وەكو عورف‬ ‫و نەریتێك لە بۆنە و یادەكاندا دەوترێتەوە‪.‬‬ ‫مارشی نەتەوەیی بەحەماسەوە دەنوسرێت‬ ‫و دەوترێتەوە بۆ ئەوەیە هەستی نیشتمانی‬ ‫بوون بۆ تاكەكان بگەڕێنێتەوە و خۆشەویستی‬ ‫خاك و نیشتمان لەناخیاندا زیاد بكات‪ .‬ئەوەی‬ ‫مەبەستە لێرەدا ئاماژەی پێبكرێت ئەوەیە‬ ‫كە نەدەبوا ئەو ب��رادەران��ەی كۆمەڵ خۆیان‬ ‫جیابكەنەوە لە كاتی (ئەی ڕەقیبدا)؛ چونكە‬ ‫ئەمان خۆیان بەشوێنكەوتەی پەیامبەری‬ ‫ئیسالم موحەمەد(د‪.‬خ)‪ ،‬دەزانن و قورئانیش‬ ‫بۆ چەسپاندنی ئەو ڕاستیە دەفەرمێت‪(:‬ولكم‬ ‫فی رسول الله اسوە حسنە)‪ .‬كە واتە دەبێت‬ ‫ئەوان لە ژیانی سیاسی و ڕۆژانەیاندا چاو لە‬ ‫هەنگاوەكانی ئەو بكەن لە مامەڵەكردن لە گەڵ‬ ‫دەوروبەر و هاونیشتمانیانمان دوور لە نمایشی‬ ‫ڕەفتاری تاكە كەسی و حەزی خۆدەرخستن‪.‬‬ ‫ئێمە هەموومان باوەڕمان وایە كە پەیامبەر(د‪.‬خ)‪،‬‬ ‫مەعسوم بووە؛ چونكە پەیوەندی ئاسمان و زەوی‬ ‫لەڕێگەی سروشەوە(وەحی) بۆ ڕێنمای كردنی‬ ‫نەپچڕاو بووە‪ ،‬لێرەوە دەبێت چاو لەوبكەین‪،‬‬ ‫ئێستا با سەرێك لەوسەردەمەبدەین كە پەیمانی‬ ‫حودەیبیەی تیابەسترا‪ ،‬نوێنەرەكانی قوڕەیش‬ ‫یەك لەدوای یەك هاتن تا كۆتا نوێنەریان هات‬

‫بەناوی؛(سوهەیلی كوڕی عەمر)‪ ،‬كە كەسێكی‬ ‫زۆر قسەزان و بێشەرم بوو؛ بەاڵم پەیامبەر‬ ‫لەبەرئەوەی مەبەستی ب��وو پەیامی خوایی‬ ‫بگەێنێت نوێنەرایەتی ئەوی ڕەت نەكردەوە ئەمە‬ ‫یەك‪ .‬دووەم كاتێك نوسرابوو(بسم اللە الرحمن‬ ‫الرحیم) سوهەیل ووتی ئەمە چییە؟ بنوسە‪،‬‬ ‫(بسمك اللهم)‪ .‬سێیەم لە بڕگەی دوات��ردا‬ ‫نوسرابوو(ئەم پەیمانە لە نێوان موحەمەدی‬ ‫پەیامبەری خوا و سوهەیلدا ڕێكەوتن كراوە‬ ‫لەسەری)‪ ،‬بەگاڵتەجاڕییەكەوە ووتی بوەستە‬ ‫باشە ئەگەرمن باوەڕم هەبێت كە تۆ پەیامبەری‬ ‫ئەم ڕێكەتنەی لەپای چی؟ بۆیە كوژاندیەوە و‬ ‫ووتی بنوسە؛ (ئەمەیە كە موحەمەدی كوڕی‬ ‫ع��ەب��دواڵ و سوهەیل ل��ەس��ەری ڕیككەوتن)‪.‬‬ ‫ئێستا بەڕێزان با كەمێك وردبینانە سەیری‬ ‫ئەم هەڵوێستەی پەیامبەری ئیسالم بكەین‬ ‫بزانین بەقەدەر یەك ووشە حەزی خۆی تێكەڵ‬ ‫بەگەیاندنی پەیامەكەی ك���ردووە‪ ،‬بێگومان‬ ‫نەخێر؛ چونكە هەموو بڕگەكانی دژی حەزی‬ ‫خ��ودی ئ��ەوب��وون‪ ،‬ب��ەاڵم ئ��ەوەی ل��ەالی ئەو‬ ‫مەبەست بوو ئامانجەكەی بوو كە دەبێت ئەم‬ ‫ئاینە بۆ خۆشگوزەرانی مرۆڤەكان لە دایك ببێت‬ ‫نەك حەزی خۆسەپاندن‪ ،‬ئەوشمان بیرنەچێت‬ ‫ك��ە ع��وم��ەری ك��وڕی خ��ەت��اب ووتی‪":‬ئیزنم‬ ‫ب��دەرێ با س��ەری لە الش��ەی جیابكەمەوە؛‬ ‫چونكە بێڕێزی زۆری نواند‪ ،‬بەاڵم دیسانەوە‬ ‫پەیامبەر(د‪.‬خ)ووتی‪ ،‬نەخێر عومەر لەوانەیە‬ ‫شتێكی لێببینیت كە دڵخۆشت بكات لەدواڕۆژدا‪.‬‬ ‫بەڕێزان ئەم شیكردنەوەیە لەپێناو ئەوەدایە‬ ‫ك��ە ئ���ەوەی خ��ۆی ب��ە شوێنكەوتەی ئاینی‬ ‫ئیسالم دەزان��ێ��ت دەب��ێ��ت ه��اوك��ار بێت لە‬ ‫جواناتركردنی ژیان نەك تەڵخكردنی دیمەنی‬ ‫ج��وان��ی‪ ،‬بۆیە ئەركی موسڵمان ئ��ەوە نییە‬ ‫خ��ۆی ل��ە سیما و ڕواڵ��ت��دا جیابكاتەوە؛‬ ‫بەڵكو دەب��ێ��ت ئ��اوێ��زان��ی هاونیشتمانیانی‬ ‫بێت و خۆشی ئ��ەوان بەهی خ��ۆی بزانێت‪.‬‬ ‫پەیامبەری ئیسالم هەموومان بیستومانە هەتا‬ ‫كاتی مردنیشی (قەڵغانی شەڕەكەی بەڕەهن لەالی‬ ‫جولەكەیەك دانابوو)‪ ،‬ئایا ئێوەی شوێنكەوتەی‬ ‫ئەو ڕۆژێك لە ڕۆژان پرسیارتان كردووە بۆ؟ لە‬ ‫كاتێكدا بازرگان و سەرمایەداری وەكو(عوسمانی‬ ‫كوری عەفان‪ ،‬یاخود كوڕی عەوف)لە مەدینەدا‬ ‫بوونیان هەبووە و بەئاواتی ئەوەوە بوون كە‬ ‫داواكریێكیان لێبكات‪ ،‬فەلسەفەی ئەم تێكەڵیە‬ ‫تەنها ئ��ەوەی��ە كە دوای خ��ۆی موسڵمانان‬ ‫س���ەوداو مامەڵەیان ل��ەگ��ەڵ جولەكەكاندا‬

‫هەبێت‪ .‬هەمووشتان ئ��ەوە باش دەزان��ن كە‬ ‫جولەكەی خەیبەر (لە دەعوەتێكدا وویستیان‬ ‫تیرۆری كەن لەڕێگەی ژەهرەوە لە خواردندا)‪.‬‬ ‫ئەوەی خۆی بەموسڵمان دەزانێت دەبێت بەردەوام‬ ‫فاكتەری بەهێزی جوانكردنی واتاكانی ژیان بێت‬ ‫نەك ناشیرین كردنیان بەهەڵسوكەوتی كەسی‬ ‫خۆی؛ چونكە دژایەتی كردنی هیچ مرۆڤێك ڕەوا‬ ‫نییە لەسەر بیروباوەڕی ئەویش لەبەر ئەوەی‬ ‫كە لەقورئاندا هاتووە؛(هەركەس باوەڕ دێنێت‬ ‫ئ��ازادە و هەركەس ب��اوەڕ ناهێنێت ئ��ازادە)‪.‬‬ ‫هەڵگرانی ب��ی��ری ئیسالمی دەب��ێ��ت چەند‬ ‫چەمكێك هەیە ڕاست بكرێنەوە لە ئەدەبیاتی‬ ‫بیركردنەوەیاندا ئەویش ئەوەیە كە تۆ تەنها‬ ‫گەیاندنت لەسەرە دوور لەحەزی خۆت؛ چونكە‬ ‫ئەگەر بتەوێت داتای خۆت زیاد بكەیت لەژمارەی‬ ‫هاوبیرەكانتا بەزۆر ئەوا نوح پەیامبەر دەخەیتە‬ ‫ژێرپرسیارەوە؛ چونكە ئەوماوەی نۆسەدوپەنجا‬ ‫ساڵ بانگەوازی كرد‪ ،‬بەاڵم لە ه��ەژدە كەس‬ ‫زیاترشوێنی بانگەوازەكەی نەكەوتن‪ ،‬لێرەوە‬ ‫ئ��ەوە دەخوێنرێتەوە كە ئەوهەڵسوكەوتەی‬ ‫ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەكانی كۆمەڵ لەجێی‬ ‫خۆیدا نەبوو؛ چونكە لە بازنەی (سەرمەشقی‬ ‫پەیامبەردا)‪ ،‬خ��ۆی نابینێتەوە لە كاتێكدا‬ ‫ئەولەترۆپكی سەركەوتن و هێزدا بە هەموو دژە‬ ‫سیاسیەكانی ووت‪":‬ب��ڕۆن هەمووتان ئازادن"‪.‬‬ ‫كەواتە دیموكراسی لەگەڵ پەیامی مەدینەدا‬ ‫ناكۆك نییە؛ چونكە ب��ازن��ەی ئازادیەكانی‬ ‫فراوانكرد و ڕێزی لەبیروبۆچونی بەرامبەر دەگرت‪.‬‬ ‫بەهەموو كەسێكی ئازادیخوازیش لە چەپەكان‬ ‫یاخود لیبرالەكان دەڵێم كە دژایەتی كردنی‬ ‫م��رۆڤ��ەك��ان لەسەربنەمای بیركردنەوەیان‬ ‫ل��ە دیموكراسیدا جێی نابێتەوە؛ چونكە‬ ‫ئ��ازادی بیروڕا بەدیهێنەر ب��ەڕەوای��ی بینیوە‬ ‫بۆ هەموو مرۆڤەكان و كەسیش ئەومافەی‬ ‫نییە لەژێر هیچ ناوێكدا لێیان زەوت بكات‪.‬‬ ‫لە كۆتایدا داواكارم لە پەرلەمانی هەڵبژێرراوی‬ ‫ه��ەرێ��م ك��ە نەبێتە پەرلەمانێكی جەدەلی‬ ‫هەموو تواناێكیان بۆ ئەوە بەخەرج بدەن كە‬ ‫كەرامەتی هاواڵتی بخرێتەوە سەر راِستەشەقامی‬ ‫بەزەودنەكردنی بازنەی ئازادیەكانی و هاوواڵتی‬ ‫لەڕێی دەستەمۆ كردنیەوە ب��ەپ��ارە؛ بەڵكو‬ ‫كەرامەتی پارێزراو بێت بەدابینكردنی داهاتی‬ ‫تاكەكەسی لەڕێگەی ژمارەی بانقیەوە تاهەستی‬ ‫هاونیشتمانی لەناخی تاكەكاندا بچەسپێت‪ .‬نەك‬ ‫هەرێم لە پێشەنگی ڕێڕەوی ئابوریدا گەشە بكات‬ ‫و باری هاونیشتمانیانش هەرچل مەن بێت‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪11‬‬

‫وتار‬

‫نەتەوە و نیشتیمان؛ وەك درۆیەكی مەزنی دەسەاڵتداران!!‬

‫دارا خونچە‬

‫زۆر لەمێژە درۆی زۆر گەورە بە ناوی نەتەوە‬ ‫و نیشتیمانەوە دەكرێ‪ ،‬بە پێی ئەو بارودۆخ و‬ ‫سیستەمە جیهانییەی ئێستاش كە لە هەر واڵت‬ ‫و ناوچەیەكدا سەرمایەداران و سیاسەتبازان‬ ‫ب��ەڕێ��وەی دەب��ەن هێشتا زەمینە و دەرفەتی‬ ‫كردنی ئ��ەو درۆی��ە زۆر زۆری وەب��ەرەوەی��ە‪.‬‬ ‫(سەرۆك دیكتاتۆرە) ناوی فیلمەكەیە‪ ،‬كە چی‬ ‫لە كۆتاییەكەی دەنووسرێ (بیرۆكە و سیناریۆ‬ ‫دەرهێنانی‪ :‬فالنە كەس)! پاشان كۆمەڵەك ناو‬ ‫و ناوی (ئەكتەران و هونەركاران و تەكنیككاران)‬ ‫دێنە خ��وارێ كە لە راستییدا هەر هەموویان‬ ‫كۆمەڵە كارتۆنەكن و ن��اڕاس��ت��ەوخ��ۆ رۆڵ��ی‬ ‫دەرهێنەرەكە دەگێڕن و مووش لێی النادەن‪.‬‬ ‫ئەگەر لە تێچوونی الیەنە مادییەكەی فیلمەكەش‬ ‫ورد ببینەوە ئ��ەوە لە دوا ئەنجامدا دەگەینە‬ ‫ئەوەی كە لە سەتا سەت لە خودی بودجەی‬ ‫میللەت دەرچ��ووە و لە الیەن خودی سەرۆكی‬ ‫دیكتاتۆر یان دارودەستەكەی دەستاودەستی‬ ‫كردیە تا گەیشتیتە دەستی ئەو دەرهێنەرە‬ ‫داهێنەرە مەزنە و بە ناوی گەشەپێدانی هونەر‬ ‫و فەرهەنگی میللەت پێشكەشی ك��رای��ە!!‪.‬‬ ‫هەموو ناوەڕۆكی فیلەكەش هەر ئەوەیە كە ئەرێ‬ ‫راستە دیكتاتۆر هەیە لێ ئەوە پێویستییەكی ئەو‬ ‫قۆناغەی میللەت و واڵتەكەیە و هەموو میللەتان‬ ‫و واڵتانی دیكەش بەو قۆناغەدا تێپەڕبوونە‬ ‫ی��ان ه��ەر راستەوخۆ پێمان دەڵێن خۆ هەر‬ ‫ئێستا هەموو میللەتان و واڵتانی پێشڤەڕۆش‬ ‫بە بەراورد و بە پێی قۆناغ و بارودۆخەكانیان‬ ‫هەر بەو جۆرەنە و هیچ جیاوازییەكیان نییە!!‪.‬‬ ‫بارودۆخی هەنووكەیی میللەت و واڵتەكەی خۆمان‬ ‫ هەرێمی كوردستانی باشوور ‪ -‬كتومت وەك‬‫ئەو فیلمەیە‪ ،‬باسی هەر بار و دیاردەیەكی وەك‬ ‫ئەوانە بكەی‪( :‬گەندەڵیی و بە فیڕۆدانی سامانە‬ ‫سروشتییەكان و بودجەی میللەت‪ ،‬بااڵدەستبوون و‬ ‫داگیركردنی دەسەاڵت و هەموو جومگە گرنگەكانی‬ ‫كۆمەڵ لە الیەن بنەماڵە و حزب‪ ،‬پێشێلكردنی‬ ‫مافەكانی هەژاران و كرێكاران و چەوسانەوەی‬ ‫لەرادەبەدەریان‪ ،‬كوشتوبڕ و تەقینەوە و تیرۆر‪،‬‬ ‫سەركوتی رۆژنامەنووسان و ئازادیی ڕادەربڕین‪،‬‬ ‫زیندان و ئازار و ئەشكەنجەدان و توندوتیژیی‪،‬‬ ‫پیاوساالریی و نێرساالریی و پێشێلكردنی‬

‫مافەكانی ژن��ان‪ ،‬دەستوور و دادگ��ای خراپ و‬ ‫ناسەروەریی یاسا و رێسایەكان‪ ،‬ژێرپێنانی هەستی‬ ‫نەتەوەیی و نیشتیمانی و سەربەخۆخوازیی‪،‬‬ ‫پێشێلكردنی مافەكانی م��ن��دااڵن و پیر و‬ ‫پەككەوتە و كەئەندامان و خاوەن پێداویستییە‬ ‫تایبەتییەكان‪ ،‬باڵوبوونەوەی پاشدامایی دینیی‬ ‫و فەرهەنگی دژەمرۆیی‪ ،‬باری خراپی پەنابەران‬ ‫و ‪ ...‬هتد) ئەوە ئاماژە بە هەمان نموونەگەلی‬ ‫زۆربەی هەرە زۆری ئەو بار و دیاردانە دەكەن‬ ‫كە لە نێو میللەتان و واڵتان تەنانەت لە نێو‬ ‫میللەت و واڵتە بەناو پێشڤەڕۆیەكانیش هەن!!‪.‬‬ ‫فرە فرە دروستە و فرە راستیش دەك��ەن كە‬ ‫ئەو نموونانە لە نێو تێكڕای میللەتان و واڵتاندا‬ ‫ه��ەن‪ ،‬چونكە هەموو جیهان یەك سیستەمە‬ ‫ئەویش سیستەمی سەرمایەداریی چاوچنۆكە و‬ ‫لە الیەن كۆمپانیایە گەورە و گچكەكانی جیهان و‬ ‫لەسەر حیسابی (خوێن و ئارەقە و ماندییبوون‬ ‫و چ��ەوس��ان��ەوەی كرێكاران و چین و توێژە‬ ‫هەژار و رەنجدەرەكان) سەرپەرشتیی دەكرێ‬ ‫و لە رێگەی سیاسەتبازانیش بەڕێوەی دەبەن‪.‬‬ ‫لێ چەند عەنتیكەیە ئ��ەوە نەبیندرێ كە ئەو‬ ‫نموونانە لەنێو واڵتانی وەناو پێشڤەڕۆ بێجگە‬ ‫لەوەی قورسایی و كاریگەریی وەك ئەوەی الی‬ ‫خۆمانیان نییە‪ .‬تەنێ نموونەیەكن یان چەند‬ ‫نموونەیەكن‪ ،‬واتە ئەگەر قورسایی و كاریگەریی‬ ‫نموونەكان و چەندیێتییان لە واڵتان (‪ )%1‬بی‬ ‫ئەوە لە الی خۆمان (‪)%100‬ە‪ ،‬دەی هیچ نییە‪.‬‬ ‫خۆ ئەوەی خۆمان تەنێ دوو خاڵ (‪)00‬ی پترە‪،‬‬ ‫ئەوەش لە ئەژماری كایە كۆمەاڵتییەكان هیچ بایەخ‬ ‫و كاریگەرییەكی نییە كەواتە هەر لۆ پیشەوە!!‪.‬‬ ‫گەمژەییەكی ف��رە مەزنە كە دەس��ەاڵت��داران‬ ‫و دەربارەكانیان وا دەزان��ن دەتوانن میللەت‬ ‫لەخشتە ببەن و وایان لێ بكەن جیاوازیەكانی‬ ‫نێوان بارودۆخی واڵتی خۆمان و واڵتانی دیكە و‬ ‫بەتایبەتیش واڵتە وەناو پێشڤەڕۆیەكان نەبینن!!‪،‬‬ ‫لێ لەو گەمژییەش فرە فرە مەزنتر ئەوەیە ئەوانەی‬ ‫بێ ماندییبوون لەسەر سفرەی ئێستا دەلەوەڕێن‬ ‫تەنانەت هێندەك لە بەرهەڵستكارە وەن��او‬ ‫چەپگەرییەكان و وەناو مرۆییەكانیش كتومت وەك‬ ‫ئەوەی كرێكارەكی واڵتە وەناو پیشڤەرۆیەكان‬ ‫دەبێژی (بڕوخێ رژێم) كە بە پێی دەستكەوتەكان‬ ‫و ئەو پێشڤەچوونانەی ژیان و گوزارانی میللەت و‬ ‫واڵتەكەی مافێكی رەوا بێ ئەوالو ئەمالی خۆیەتی‬ ‫كە دەیەوێ رژێمەكەی بە رژێمەكی باشتر بگۆڕی‪.‬‬ ‫ئەوانیش بە هەمانشێوە دەبێژن (بڕوخێ رژێم)‬ ‫لێ بە بێ ئەوەی لەبیریان بی كە هەر دوینێ‬ ‫بوو میللەتەكەیان تەنێ لەسەر ئەوەی دەیگوت‬ ‫دەمەوێ بە زمانی خۆم بئاخڤم لە ماوەی پێنج‬ ‫خولەك پێنج هەزار كەسیان لێ كیمیباران كرد و‬ ‫(‪ )١٨٢‬هەزار كەسیان بە زیندیێتیی چاوان خرانە‬ ‫ژێر گڵ و ‪ ...‬هتد و ئێستاكەشی لەگەڵدا بێ‬ ‫(‪)%80‬ی میللەتەكەیان لە هەمان بارودۆخ دایە‪.‬‬ ‫هیچ گومانی تێدا نییە كە كەسی یەكسانییخواز‬ ‫ئەگەر كۆشش نەكا لۆ هەڵوەشانەوەی سنوورەكان‬

‫و سڕینەوەی نیشتیمانەكان و تێكەڵكردنی‬ ‫نەتەوەكان لە یەك كۆمەڵگەی مرۆڤپەروەرانەی‬ ‫یەكسان و پڕ لە ئاشتی و ئاسوودەیی ئەوە كەسێكی‬ ‫فرە درۆزنە و فرە دووریشە لە یەكسانیخوازیی‪،‬‬ ‫لێ ئێمە نە نەتەوە نە نیشتیمانەكمان هەیە‬ ‫تا كۆشش بكەین سنوورەكانی بسڕینەوە تا‬ ‫ئێستاش هیچ میللەتێك بە ه��ۆی گوشاری‬ ‫دەسەاڵتدارانی نەیتوانییە بێ و بڵێ‪":‬دەی قەیدی‬ ‫ناكا با ئێوە هەر نەتەوە و نیشتیمانتان نەبی‬ ‫لێ وەرن ها بگرن ئەوە ئەو مافە مرۆییانەی‬ ‫ئێمە هەمانە با ئێوەش لێی بەهرەمەند بن!"‪.‬‬ ‫نەبوونی ق��ەوارەی نەتەوەیی و نیشتیمانی تا‬ ‫ئێستا بێجگە لەوەی بوویتە یەكێك لە هۆیە هەرە‬ ‫كاریگەرەكانی ئەوەی كە هەردەم بە كۆمەڵ لەنێو‬ ‫ببردرێین بوویتە هۆی ئەوەش كە لە هەردوو‬ ‫رووی ژیان و گوزەرانی سەردەمییانە و هۆشیاریی‬ ‫كۆمەاڵیەتیی لە بنی بنەوەی تێكڕای میللەتاندا بین‬ ‫و پرسەكەشمان وەدەست دەسەاڵتە چەوسێنەر و‬ ‫داگیركەرەكانی ناوچەكە و جیهان ببیتە كارتێكی‬ ‫ئامادە وەدەست و ئاسان لۆ دروستكردنی شەڕ و‬ ‫كاوڵكاریی لە ناوچەكە و نانەوەی كێشە و گرفتی‬ ‫گ��ەورە لە تێكڕای جیهان و سوودمەندبوونی‬ ‫دەس����ەاڵت����ە چ��ەوس��ێ��ن��ەرە زل��ه��ێ��زەك��ان‪.‬‬ ‫ئێمەی كورد كە نەتەوە و نیشتیمانمان نییە‬ ‫لە هەر میللەتێكی دیكە سوودمەندتر دەبین‬ ‫ئەگەر هەر ئێستا میللەتان سنووری نەتەوە‬ ‫و نیشتیمانەكانی خۆیان هەڵبوەشێننەوە و‬ ‫هەموومان پێكەوە لە یەك كۆمەڵگەی مرۆیی‬ ‫یەكسان و بێ شەڕ بژین‪ ،‬لێ ئەوە بۆ ئێستا‬ ‫هێشتا هەر خەونی حوشترە‪ ،‬جا ئەگەر هەر‬ ‫دەست وەخۆماندا شۆڕ بكەینەوە و چاوەڕوانی‬ ‫كۆمەڵگەیەكی لەو بابەتە بین ئەوە رێك وەك ئەو‬ ‫كرێكارەمان لێ وەسەر دێ كە هەژارترین گوزەرانی‬ ‫هەیە و كارگەیەكی دەستناكەوی تا كاری تێدا بكا‬ ‫و بە النی كەم پێخۆری ژیانی رۆژانەی خۆی تێدا‬ ‫پەیدا بكا كە چی دەستی وەخۆیدا شۆڕ بكاتەوە‬ ‫و هەر خەون ب��ەوەوە ببینی كە رۆژەك دادێ‬ ‫تێكڕای كارگەكانی سەرمایەداران لە بنوبۆتكەوە‬ ‫هەڵدەتەكێن ئیدی ئەویش وەك هەر مرۆڤەكی‬ ‫دیكە و هەموویان پێكەوە و هەر كەسە و بە پێی‬ ‫توانای خۆی كارەك دەكا و هەر كەسە و بە پێی‬ ‫كارەكەی خۆشی گوزەرانی خۆی دابین دەكا!!‪.‬‬ ‫س���ەرەڕای ه��ەم��وو ئ��ەوان��ەش هێشتا ه��ەر ئ��ەوە‬

‫راس��ت نییە میللەت ب��ەوە رازی بیی كە وەن��اوی‬ ‫تێكۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانیی شەمەندەفەری‬ ‫هەشتەمی (كاكە نێچیر و كاكە نەوە و دادە هێرۆ‬ ‫و ئیسالمییەكانی بن دونیایێ) هەرچی نەفت و‬ ‫سامانی سروشتیی ئەو نیشتیمانە هەیە هەڵبلووشێ‬ ‫و دووكەڵەكەی كونە كەپووی خەڵكی هەژار و بێ‬ ‫دەرەت��ان بگری و سووكانی شەمەندەفەركەش لە‬ ‫دەستی (ئۆردوغانی عوسمانییەكان و رووحانی‬ ‫سەفەوییەكان)دا بێ و وەئ��ارەزووی خۆیان وەسەر‬ ‫پشتی ئ��ەو میللەتە داب���ڕۆن و بیپلیشێننەوە‪.‬‬ ‫‪dxunce@yahoo.co.uk‬‬


‫چاوپێكەوتن ‪12‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دیار غەریب؛‬

‫ئەگەر حكومەتی نوێ بەچەمكێكی دیموكراتی هەڵسوكەوت‬ ‫نەكات نە بنكەفراوان و نەش زۆرینە خزمەت بەگەل ناكات‬

‫س��اڵ��ی "‪ ،"2013‬ساڵێكی پ��ڕ ل����ەروداو‬ ‫ب��وو ل��ەس��ەر ئاستی ج��ی��ه��ان‪ ،‬ئ��ێ��راق و‬ ‫ك��وردس��ت��ان‪ ،‬هەرێمی كوردستان بووە‬ ‫گۆڕەپانی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫كوردستان‪ ،‬هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردنی‬ ‫پەرلەمانی كوردستان بەرێوەچوو‪ ،‬چەندین‬ ‫روداوی تیرۆر و كوشتن ئەنجامدراو باری‬ ‫ئاسایشی هەرێم كەوتە ژێرپرسیارەوە‪.‬‬ ‫ل��ەس��ەر ئاستی ئێراقیش هەڵبژاردنی‬ ‫ئەنجومەنی پ��ارێ��زگ��اك��ان ب��ەڕێ��وەچ��وو‪.‬‬ ‫ل��ەس��ەرئ��اس��ت��ی گشتی كوردستانیش‪،‬‬ ‫راگەیاندنی بانگەوازی ئاشتی لەالیەن‬ ‫رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالنەوە و دەستپێكردنی‬ ‫دی��ال��ۆگ ل��ەن��ێ��وان دەوڵ��ەت��ی ت��ورك��ی��ا و‬ ‫رێبەر ئۆج ئاالن و كەجەكە مۆركی خۆی‬ ‫لەگۆڕانكارییەكانی توركیا و ناوچەكەدا‬ ‫و ش��ۆڕش��ی رۆژئ������اوای ك��وردس��ت��ان��ی��ش‬ ‫بەراگەیاندنی"خۆبەرێوەبەری دیموكراتی"‬ ‫گەیشتە قۆناخێكی نوێ‪ .‬بۆ هەڵسەنگاندنی‬ ‫رواوەكانی س��اڵ��ی"‪ "2013‬بەپێویستمان‬ ‫بینی دی���دارێ���ك ل��ەگ��ەڵ ه��ەڤ��اڵ"دی��ار‬ ‫غەریب" هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری‬ ‫دی��م��وك��رات��ی ك��وردس��ت��ان س��از بكەین‪.‬‬ ‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬

‫رۆژی واڵت‪ /‬سەرەتا دەمانەوێت لەوەوە‬ ‫دەس��ت پێ بكەین كە ئایا ئێوە وەكو‬ ‫پارتی چارەسەری ساڵی"‪ "2013‬بەگشتی‬ ‫چ���ۆن دەب��ی��ن��ن‪ ،‬بەتایبەتی ب��ۆ ك���ورد؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬ساڵی"‪ "2013‬گەلێك روداوی‬ ‫گرنگی تێدابوو‪ ،‬لەخۆش و لەناخۆش روداو‬ ‫زۆرب��وون‪ ،‬بەاڵم بەڕای ئێمە شتی گرنگ ئەوە‬ ‫ل��ەالی��ەك ناسەقامگیری ب���ەردەوام دەك��ات و‬ ‫كێشەی ئابووری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬كۆمەاڵیەتی‪ ،‬ژینگەیی‬ ‫و سیستەم لەهەڵكشاندایە و ئەو شەپۆلەی‬ ‫ل��ەك��ۆت��ای��ی"‪ "2010‬لەتونس دەستی پێكرد و‬ ‫ل��ە"‪ "2011‬گەیشتە ئاستێكی بڵند نەگەیشتۆتە‬ ‫ئەنجام و ئەمەش وایكردووە كە داخوازی گەالنیش‬ ‫لەبرەودا بێت‪ .‬دەمەوێت ئەوەش بڵێم كە ئەمساڵ‬ ‫كۆچی دوایی یەكێك لەرێبەرە تێكۆشەرەكانی‬ ‫جیهانی بەخۆیەوە بینی‪"،‬نیلسن ماندێال" كە‬ ‫ژیانی خ��ۆی تەرخان ك��رد لەپێناوی ئ��ازادی‬ ‫گەلەكەی و بەرزكردنەوەی بەهاكانی تێكۆشاندا‪.‬‬ ‫دیارە ئەمساڵ بۆ كوردیش روداوی گرنگ رویاندا‪،‬‬ ‫تیرۆكردنی سێ ژنە تێكۆشەری كورد"ساكینە‬ ‫جانسز و لەیال شایلەمەز و فیدان دۆغ��ان"‬ ‫لەپاریس و هەروەها تیرۆكردنی رۆژن��ام��ەوان‬ ‫كاوە گەرمیانی لەكەالر‪ ،‬كۆچی دوایی شێركو‬ ‫بێكەس‪ ،‬فەلەكەدین كاكەیی‪ ،‬محمد نێرگز و‬ ‫هێرشكردنە سەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی‬ ‫كۆمپانیای نالیا ل��ەروداوە بەئازارەكان بوون‪.‬‬

‫هاوكات زیادبوونی گوشارەكان لەسەر رۆژئاوای‬ ‫كوردستان كۆچبەربوونیان و لەسێدارەدانی‬ ‫چاالكانی كورد لەرۆژهەاڵتی كوردستان بەشێكی‬ ‫تری ئەو ئێش و ئ��ازاران��ەن كە رووب��ەرووی��ان‬ ‫بوینەتەوە‪ .‬لەگەڵ ئەمانەدا روداوگەلێكی خۆش‬ ‫و دڵخۆشكەر رویانداوە‪ .‬دیارترینیان‪ ،‬راگەیاندنی‬ ‫بانگەوازی ئاشتی رێبەر عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالن بوو‬ ‫لەنەورۆزدا كە كاردانەوەی بەرفراوان و ئەرێنی‬ ‫هەبوو لەسەر كۆمەڵگای كوردستان و جیهان‪.‬‬ ‫هاوكات سەركەوتنەكانی شۆڕشی گەلەكەمان‬ ‫لەرۆژئاوا و راگەیاندنی خۆبەرێوەبەری دیموكراتی‬ ‫بەشێكی ترە لەسەركەوتنەكانی ك��ورد‪ .‬دیارە‬ ‫ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكانی‬ ‫ئێراق و پەرلەمانی كوردستان دوو روداوی‬ ‫گرنگی باشووری كوردستان و ئێراق بوون‪.‬‬ ‫ئامادەكارییەكان بۆ سازدانی كۆنگرەی نەتەوەیی‬ ‫روداوێكی تری ناوگۆڕەپانی كوردستان بوو‪.‬‬ ‫ئەگەر بەگشتی هەڵسەنگاندن بۆ كۆی ساڵەكە‬ ‫بكەین بۆ ك��ورد دەتوانین بڵێین ساڵێكە كە‬ ‫تێیدا ك��ورد سەركەوتنی گ���ەورەی بەدەست‬ ‫هێناوە و ت��اڕادەی��ەك توانیویەتی هەنگاو بە‬ ‫ئاراستەی چارەسەری دۆزی كورددا بهاوێژێت‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬واتە ئەمساڵ بەتیڕوانینی ئێوە‬ ‫دەسكەوتی زیاترە بۆ كورد وەكو لەزیانی؟‬ ‫دی��ار غ��ەری��ب‪ /‬بێگومان دەسكەوتی كورد‬ ‫لەئەمساڵدا گەیشتە ئاستێكی بڵند‪ .‬دەسكەوتەكانی‬ ‫باكور و رۆژئاوای كوردستان و ئامادەكارییەكانی‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی گەواهیدەری ئەم راستیەن‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬بەتێڕوانینی ئێوە لەسەر ئاستی‬ ‫باشوور دەسكەوتی نەتەوەییمان نەبوو؟‬ ‫ئەگەر هەیە بۆچی ئاماژەتان پێ نەكرد؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬لەسەر ئاستی باشوور پێشكەوتن‬ ‫هەیە‪ ،‬ب��ەاڵم ئ��ەم پێشكەوتنە زیاتر لەسەر‬ ‫جەماوەر و لەبواری دیموكراتیدایە‪ ،‬بەشداری‬ ‫چاالكانەی جەماوەر لەپرۆسەی هەڵبژاردندا‪،‬‬ ‫خاوەنداری كردنی جەماوەر وبەشێكی الیەنە‬ ‫سیاسیەكان لەدەسكەوتە نەتەوەییەكانی رۆژئاوا‬ ‫و باكور پێشكەوتنی گرنگن‪ ،‬ب��ەاڵم لەبواری‬ ‫سیاسی و سیستەمەوە هەنگاوی ج��ددی بۆ‬ ‫چارەسەری دۆزی نەتەوەیمان لەباشوور و لەسەر‬ ‫ئاستی ئێراق نەنراوە و كێشەكان بەهەڵواسراوەیی‬ ‫و ت��ا ڕادەی����ەك ب��ەل��ەب��ی��رك��راوی م��اون��ەت��ەوە‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫رۆژی واڵت‪ /‬پێش ماوەیەك حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستان لەرێگەی توركیاوە‬ ‫ه��ەوڵ��ی��دا ن���ەوت بنێرێتە دەرەوە‪ ،‬تا‬ ‫ڕادەیەكیش لەگەڵ توركیادا پێكهاتوون‬ ‫و بۆریشیان دروستكرد و ئەمەشیان وەكو‬ ‫دەسكەوتێكی مەزن بەناوكرد و بەشێك‬ ‫لەنوسەروچاودێران دەڵێن ئەوە بناخەی‬ ‫دەوڵ��ەت��ی ك���وردی دروس��ت��دەك��ات‪ ،‬ئێوە‬ ‫ئەم بابەتە وەك��و دەسكەوت نابینن؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬پێشخستنی پەیوەندی ئابووری‬ ‫گرنگی خۆی هەیە و هەوڵدان بۆ دەرهێنانی‬ ‫نەوت و فرۆشتنی ئەو نەوتە لەبازاڕەكانی جیهاندا‬ ‫دەتوانێت ببێتە فاكتەرێك بۆ بەهێزكردنی دۆزی‬ ‫ك��ورد‪ ،‬ب��ەاڵم دەبێت الیەنی یاسایی و چەند‬ ‫الیەنی تری ئەم جۆرە هەنگاوانە رەچاو بكەین‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬م���ەب���ەس���ت���ان چییە‬ ‫ل���ەالی���ەن���ی ی���اس���ای���ی و الی���ەن���ی ت��ر؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬لەرووی یاساییەوە ناڕوونی هەیە‪،‬‬ ‫بەپێی تێگەیشتنی حكومەتی ئێراق مافی هەرێم‬ ‫نییە كەسەربەخۆ نەوت بنێرێتە دەرەوە و ئەم‬ ‫بابەتە ئەمریكا و هێزە دەرەكیەكانیش پشتیوانی‬ ‫دەكەن‪ .‬كەواتە لەبواری یاساییەوە ناردنی نەوت‬ ‫بەو بۆرییەدا بێت یا خود بەبۆری كەركوكدا‬ ‫بێت زۆر جیاوازی نییە‪ .‬الیەنی تریش كە باسم‬ ‫كرد ئەوەیە كە ناكرێت هەموو شت لەناردنی‬ ‫نەوتدا چڕبكرێتەوە و لەبەر ئەمە من ناتوانم زۆر‬ ‫بەگەشبینیەوە سەیری ئەم بابەتە بكەم‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ل��ەرووی یاسایی‪ ،‬ژێرخانی ئابووری ناوخۆی‬ ‫كوردستان و لەبواری دیموكراتی‪ ،‬كۆمەاڵیەتی و‬ ‫ئاسایشی ناوخۆوە هەنگاوی هاوشێوە بنرایە‪ ،‬دەكرا‬ ‫وەكو دەسكەوتی نوێ و گرنگ پێناسەی بكەین‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬وات���ە بەتێڕوانینی ئێوە‬ ‫لەو بوارانەدا هەنگاوی جددی نەنراوە؟‬ ‫دی�����ار غ����ەری����ب‪ /‬ب��ێ��گ��وم��ان ه��ەن��گ��اوی‬ ‫پێویست نەنراوە و ئەمە روون و ئاشكرایە‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬هاوینی ئەمساڵ ب��ەدواوە‬ ‫ژم��ارەی��ەك رووداوی كوشتن و هێرشی‬ ‫بكەرنادیار رویاندا‪ ،‬بەتێڕوانینی ئێوە ئەمە‬ ‫بۆچی دەگەڕێتەوە و چۆن چارەسەر دەكرێت؟‬ ‫دی����ار غ���ەری���ب‪ /‬س��ەرەت��ا س��ەرج��ەم ئ��ەو‬ ‫كردەوانە‪ ،‬بەتایبەتی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی‬ ‫شەرمەزار دەك��ەم و پێشتریش لێدوانمان بۆ‬ ‫ئەم بابەتەدابوو‪ ،‬داوا دەكەین هەرچی زووە‬ ‫بكەری ئەو كردەوانە بدرۆزێنەوە و رووبەرووی‬ ‫یاسا بكرێنەوە‪ .‬بەتێڕوانینی ئێمە هۆكاری‬ ‫س��ەرەك��ی ئ��ەم رووداوان����ە‪ ،‬ملمالنێ سیاسی‬ ‫ناتەندروستی نێوان هێزە سیاسیەكان و ئەو‬ ‫ملمالنێ ناتەندروستە زەمینە بۆكاری بەمڕەنگە‬ ‫دروست دەك��ات‪ ،‬هاوكات یەك نەبوونی دەزگا‬ ‫ئەمینەكانی كوردستانیش فاكتەرێكی ترە كە‬ ‫دەرفەت دەداتە كاری بەمڕەنگە‪ .‬سەروەرنەبوونی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫یاسا و دەسەاڵتی دادوەری و داواكاری گشتیش‬ ‫هۆكاری ئاشكرانەبوونی راستیەكانە‪ .‬ئەمانە‬ ‫پێكەوە زەمینە بۆ ك��اری بەمڕەنگە دروست‬ ‫دەكەن و ئەوانەشی بخوازن ئارامی كوردستان‬ ‫ت��ێ��ك��ب��دەن‪ ،‬ئ��ەگ��ەر ل��ەن��اوخ��ۆدا ب��ن یاخود‬ ‫دەرەوە‪ ،‬ئەم دەرفەتە بۆ خۆیان بەكار دێنن‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬پێتان وانییە هەڵبژاردنەكانی‬ ‫كوردستان چارەسەری ئەم بارودۆخە بكات؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬بۆ خۆی هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵ‬ ‫ت��اڕادەی��ەك گورزێكی كۆشندەی لەپرۆسەی‬ ‫دیموكراتی هەرێمدا‪ ،‬چونكە سەرجەم كۆمەڵگای‬ ‫كوردستان پێیان وابوو ئەم هەڵبژاردنە دەتوانێت‬ ‫پرۆسەی دیموكراتی بەرەوپێشەوە ببات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەو هەڵسوكەوتەی دەسەاڵت لەكاتی پرۆسەكەدا‬ ‫نیشانیدا و یاری بەئەنجامەكان و دەرنگخستنی‬ ‫ئەنجامەكان و دروست نەكردنی حكومەت هەتا‬ ‫ئێستا ت��اڕادەی��ەك كۆمەڵگای بێ ب��اوەڕ كرد‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬ئێوە لەبەر ئەوەی سەرنەكەوتن‬ ‫پرۆسەكە بەمڕەنگە هەڵدەسەنگێنن‪ ،‬یان‬ ‫بەراستی پرۆسەكە بەمشێوەیە بوو؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬بەدڵنیاییەوە سەرچاوەی ئەم‬ ‫هەڵسەنگاندنەمان ئەوە نییە‪ ،‬ئێمە زۆرجار ئەوەمان‬ ‫سەلماندووە كە تەنیا لەڕوانگەی خۆمانەوە بابەت‬ ‫و دیاردەكان هەڵناسەنگێنین‪ .‬گۆڕینی ژمارە‬ ‫و فۆرم و شەڕ لەسەرسندوق و ئەوكێشانەی‬ ‫لەسلێمانی و دیانا بەئاشكرا رووی��ان��دا تەنیا‬ ‫وابەستەی ئێمە نەبوو‪ .‬هەموو كەسێكیش ئەمەی‬ ‫بینی‪ .‬وەكوتر دواخستنی راگەیاندنی ئەنجامەكانی‬ ‫ه��ەڵ��ب��ژاردن بابەتێكی ت��رە ك��ە رووب����ەرووی‬ ‫رەخنەی هەموو الی��ەن و كەسێك دەبێتەوە‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬ب��اش��ە ل��ەب��ارودۆخ��ێ��ك��ی‬ ‫بەمڕەنگەدا‪ ،‬ئێوە حكومەتی بنكە فراوانتان‬ ‫پ��ێ ب��اش��ە‪ ،‬ی��اخ��ود حكومەتی زۆری��ن��ە؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬ئەگەر بەچەمكێكی دیموكراتی‬ ‫ه��ەڵ��س��وك��ەوت بكرێت‪ ،‬ه����ەردوو شێوازەكە‬ ‫دەكرێت خزمەت بەكۆمەڵگا بكات‪ ،‬بەاڵم ئەگەر‬ ‫بەچەمكێكی دیموكراتی هەڵسوكەوت نەكرێت‪،‬‬ ‫ئ��ەوا ه��ەردوو تێزەكە ناتوانێت خزمەتی گەل‬ ‫بكات و وەاڵم��ی داخ��وازی جەماوەر بداتەوە‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬ئ����������ەوەی ب�����ەالی‬ ‫ئ���������ێ���������وەوە گ�����رن�����گ�����ە چ����ی����ی����ە؟‬

‫دی���ار غ��ەری��ب‪ /‬ئ���ەوەی ب��ەالی ئێمەوە گرنگە‬ ‫ئەوەیە كە ئەگەر حكومەتی بنكەفراوان دروست‬ ‫بوو‪ ،‬پەیمانێكی هاوشێوەی"رێككەوتنی ستراتیژی‬ ‫پارتی و یەكێتی" دروس��ت نەبێت و بەرژەوەندی‬ ‫حزبی و دابەشكردنی پۆست و دەس��ەاڵت نەبێتە‬ ‫بنەما بۆ رێككەوتنی الیەنەكان‪ ،‬هاوكات لەبواری‬ ‫ستراتیژی ن��ەت��ەوەی��ی و سیاسەتی دەرەوەدا‬ ‫ئیرادەیەكی هاوبەشی نەتەوەیی بەبنەما بگرن و‬ ‫نەكەونە خزمەتی بەرەژەوەندی هێزی دەرەكییەوە‪.‬‬

‫‪13‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫دەسەاڵت خواستی‬ ‫بەمڕەنگە پەیام بدات بە ئێمە‬ ‫و بەجەماوەریش كە فكر و‬ ‫فەلسەفەیئێمەجیگەی‬ ‫باوەڕی خەڵك نییە‪ .‬لەم‬ ‫رێگەیەوە بێ باوەڕی لەناو‬ ‫رێكخستنیئێمەدادروست‬ ‫بكات و هاوكات ئەو كەش‬ ‫و هەوایەی بۆ رێبەر ئاپۆ‬ ‫و تەڤگەری پەكەكە هەیە‬ ‫الوازی بكات‬ ‫‪..........‬‬ ‫بەتێڕوانینیئێمە‬ ‫هۆكاری سەرەكی ئەم‬ ‫رووداوانە‪ ،‬ملمالنێ سیاسی‬ ‫ناتەندروستی نێوان هێزە‬ ‫سیاسیەكان و ئەو ملمالنێ‬ ‫ناتەندروستەزەمینەبۆكاری‬ ‫بەمڕەنگە دروست دەكات‪،‬‬ ‫هاوكات یەك نەبوونی دەزگا‬ ‫ئەمینەكانیكوردستانیش‬ ‫فاكتەرێكی ترە كە دەرفەت‬ ‫دەداتە كاری بەمڕەنگە‪.‬‬ ‫سەروەرنەبوونییاسا‬ ‫و دەسەاڵتی دادوەری و‬ ‫داواكاری گشتیش هۆكاری‬ ‫ئاشكرانەبوونیراستیەكانە‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەگەر حكومەت لەسەر‬ ‫بنەمایبەرژەوەندی‬ ‫نەتەوەیی و جەماوەری‬ ‫دروست ببێت‪ ،‬ئەوا دەتوانێت‬ ‫رۆڵێكی ئەرێنی ببینێت و‬ ‫ساڵی ئایندە بكەینە ساڵی‬ ‫بەستنیكۆنگرەینەتەوەیی‬ ‫و پشتیوانی بێ قەید و‬ ‫مەرج بۆ شۆڕشی رۆژئاوا و‬ ‫پرۆسەی ئاشتی لەباكوری‬ ‫كوردستان‬


‫چاوپێكەوتن ‪14‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫رۆژی واڵت‪ /‬پێتان وایە كە ئەو الیەنانە‬ ‫كارێكی ب��ەو رەن��گ��ە ئەنجام ب��دەن؟‬ ‫دی��ار غ��ەری��ب‪ /‬من نامەوێت پێشداوەری‬ ‫بكەم و بكەومە پێش روداوەك��ان��ەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ه��ی��وام وای���ە ك��ە رێككەوتنی الی��ەن��ەك��ان‬ ‫لەخزمەتی گەلی كوردستان بەگشتیدا بێت‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬باستان ل��ەب��ەرژەوەن��دی‬ ‫گشتی گ��ەل��ی ك���ورد ك���رد‪ ،‬دەك��رێ��ت‬ ‫حكومەتێكی بەمڕەنگە زەمینە بۆ‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی ساز بكات و ئەمجارە‬ ‫ك��ۆن��گ��رە ئ��ەن��ج��ام ب��درێ��ت؟ ه��ەروەه��ا‬ ‫پێتان وای���ە حكومەتێكی ه��اوب��ەش‬ ‫دەتونێت كۆتایی بە هەڵوێستی نەرێنی‬ ‫حكومەت بەرامبەر بەرۆژئاوا بهێنێت؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬دیارە مەبەستی منیش ئەوەیە‬ ‫كە حكومەت لەم بوارانەدا هەنگاو بنێت‪ .‬ئەگەر‬ ‫حكومەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی‬ ‫و جەماوەری دروست ببێت‪ ،‬ئەوا دەتوانێت‬ ‫رۆڵێكی ئەرێنی ببینێت و ساڵی ئایندە‬ ‫بكەینە ساڵی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و‬ ‫پشتیوانی بێ قەید و مەرج بۆ شۆڕشی رۆژئاوا‬ ‫و پرۆسەی ئاشتی لەباكوری كوردستان‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬پ��ێ��ت��ان وای����ە س��اڵ��ی‬ ‫ئ��ای��ن��دە ب����ەرووی ك����وردا ك����راوە بێت‬ ‫و گەلی ك���ورد زی��ات��ر ل��ەئ��ازادی نزیك‬ ‫ب���ێ���ت���ەوە‪ ،‬ی����ان ب���ەپ���ێ���چ���ەوان���ەوە؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬دەرفەت زۆرە بۆ ئەوەی كورد‬ ‫لەساڵی ئایندەدا سەربكەوێت‪ ،‬ب��ەاڵم ئەوە‬ ‫وابەستەی هەڵوێستی الیەن و هێزە سیاسیەكانی‬ ‫كوردستان و جەماوەری كوردستانە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫هەڵەی م��ەزن نەكەین‪ ،‬ئ��ەوا ساڵی ئایندە‬ ‫ك���ورد زی��ات��ر ل��ەئ��ازادی ن��زی��ك دەب��ێ��ت��ەوە‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬ئ��ێ��وە وەك����و پ��ارت��ی‬ ‫چ�����ارەس�����ەری س���اڵ���ی راب���������ردوو ب��ۆ‬ ‫خ���ۆت���ان چ����ۆن ه��ەڵ��دەس��ەن��گ��ێ��ن��ن و‬ ‫بەرنامەتان ب��ۆ ساڵی ئایندە چییە؟‬ ‫دی��ار غ��ەری��ب‪ /‬ئێمە لەساڵی راب���ردوودا‬ ‫تێكۆشانێكی مەزنمان ل��ەب��واری سیاسی‪،‬‬ ‫دیموكراتی و كۆمەاڵیەتیدا بەڕێوە برد‪ ،‬لەبواری‬ ‫دیموكراتی و خ��اوەن��داری��ك��ردن لەدۆسیەی‬ ‫كۆمەاڵیەتی‪ ،‬نەتەوەییەكاندا گەلێك چاالكی‬ ‫ج��ۆراوج��ۆرم��ان ئ��ەن��ج��ام��دا‪ .‬بەدڵنیاییەوە‬ ‫ئ��ەو ئاستە ب���ەرزەی هەستیاری جەماوەر‬ ‫بەرامبەر بەرووداوەكان رۆڵی ئێمەی تێدایە‪.‬‬ ‫لەبواری خەباتی مەدەنی و پەروەردەیشدا‬ ‫تێكۆشانێكی ب��ەرف��راوان��ی هۆشیاریمان‬ ‫بەڕێوە ب���ردووە و ئەنجامەكانیشی دی��ارە‪.‬‬ ‫هاوكاتی ئەمە ئێمە خواستمان لەبواری‬

‫سیاسیدا رۆڵێكی چاالكتر ببینین و بەشداری‬ ‫پرۆسەی هەڵبژاردن بكەین‪ ،‬بۆ ئەم مەبەستەش‬ ‫تێكۆشانێكی چڕوپڕو بەرواتامان بەڕێوە برد‪،‬‬ ‫ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی كە دەسەاڵتی‬ ‫سیاسی نەتوانێت هاوشێوەی ساڵی"‪"2009‬‬ ‫ئاستەنگیمان بۆ دروس��ت بكات و بەشداری‬ ‫هەڵبژاردن بوین‪ .‬دی��ارە ئەو هەوڵەی ئێمە‬ ‫تاڕادەیەك سانسۆری سیاسی كەمكردەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەبەر كەمی كات و كەموكورتی لەئامادەكاری‬ ‫و تاكتیكی هەڵبژاردنی ئێمەدا‪ ،‬نەمانتوانی‬ ‫فێڵ و ئاستەنگییە كردارییەكانی دەسەاڵت‬ ‫تێپەڕ بكەین و ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی‬ ‫كە دەسەاڵت بەگوێرەی دڵی خۆی ئەنجامی‬ ‫هەڵبژاردن بۆ ئێمە و الیەنەكان دیاری بكات؟‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬وات���ە ئ���ەو ئەنجامەی‬ ‫ئ��ێ��وە راس��ت��ی ئ��ەن��ج��ام��ەك��ان نییە؟‬ ‫دی��ار غەريب‪ /‬بێگومان ئەو ئەنجامە زۆر‬ ‫دوورە لەراستی دەنگەكانی ئێمەوە و دەسەاڵت‬ ‫خواستی بەمڕەنگە پەیام ب��دات بە ئێمە و‬ ‫بەجەماوەریش كە فكر و فەلسەفەی ئێمە‬ ‫جیگەی باوەڕی خەڵك نییە‪ .‬لەم رێگەیەوە بێ‬ ‫باوەڕی لەناو رێكخستنی ئێمەدا دروست بكات‬ ‫و هاوكات ئەو كەش و هەوایەی بۆ رێبەر ئاپۆ‬ ‫و تەڤگەری پەكەكە هەیە الوازی بكات‪ .‬ئەوان‬ ‫خواستیان بەم كردەوەیە رێگە تێكۆشان لەئێمە‬ ‫بگرن‪ ،‬بەاڵم ئێمە پێشتر سااڵنی درێژ خەباتی‬ ‫سیاسی و دیموكراتیمان لەناوجەماوەردا كردەوە‬ ‫و هەمیشە خەباتی ناو گەلمان بەبنەما گرتووە‬ ‫و لێرە بەدواوەش ئەم خەباتە بەرەو پێشەوە‬ ‫دەبەین‪ ،‬ساڵی ئایندە ئەم راستیە نیشان دەدەین‪.‬‬ ‫رۆژی واڵت‪ /‬ساڵی ئایندە هەڵبژاردنی‬ ‫ئ��ێ��راق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی‬ ‫ه��ەرێ��م ئەنجام دەدرێ����ت‪ ،‬ئایا ئێوە‬ ‫ب��ەش��داری ل��ە ه��ەڵ��ب��ژاردن��دا دەك���ەن؟‬ ‫سیاسەتمان بۆ ئەو هەڵبژاردنانە چییە؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئێراق‬ ‫و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم‪ ،‬خواستی‬ ‫ئێمە ئ��ەوە بوو لەناوچە جێ ناكۆكەكان و‬ ‫بەغداد لیستی هاوبەشی كوردستانی هەبێت و‬ ‫لەم پێناوەدا هەوڵی زۆرماندا‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە‬ ‫بەهۆی هەڵوێستی حزبایەتی و بەشێكی‬ ‫الیەنەكانەوە‪ ،‬لەم بوارەدا ئەنجاممان نەگرت‪.‬‬ ‫ئەمە زیانێكی گەورە بۆ كورد دەگەیەنێت و‬ ‫دووبارەكردنەوەی كەم و كورتیەكانی"‪"2010‬بوو‪.‬‬ ‫لە ئێستاشدا ئێمە دەخوازین بەشداریەكی‬ ‫چاالكانە لەپرۆسەكاندا بكەین و هاوبەشی‬ ‫لەگەڵ ئەو الیەنانەدا دەكەین كە خزمەتی‬ ‫گەل و پێوە دیموكراتیەكان و چارەسەری‬ ‫پرسە نەتەوەیەكانی گەلەكەمان بكات‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫رۆژی واڵت‪ /‬س��وپ��اس��ت��ان دەك��ەی��ن‬ ‫ب�����ۆ ئ�������ەو دەرف�������ەت�������ەی پ��ێ��ت��ان‬ ‫بەخشین و دوا وت���ەی ب��ەڕێ��زت��ان؟‬ ‫دیار غەریب‪ /‬داوا لەجەماوەری گەلەكەمان‬ ‫و بەتایبەتی ژن���ان‪ ،‬گەنجان دەك���ەم كە‬ ‫تێكۆشانی ئ��ازادی و دیموكراتی پەرەپێدەن‬ ‫و هەموو الی��ەك پێكەوە خەبات بكەین بۆ‬ ‫گەیشتن بەئامانجەكانمان لەبواری نەتەوەیی و‬ ‫دیموكراتیدا‪ .‬ساڵی نوێ لەهەموو گەلەكەمان‬ ‫پیرۆز دەكەم و بەهیوام ساڵی ئایندە بكەینە‬ ‫ساڵی سەركەوتن و گەیشتن ب��ەئ��ازادی و‬ ‫چارەسەری دیموكراتیانەی كێشەی گەلەكەمان‪.‬‬ ‫سوپاسی ماندوونەبوونی ئێوەش دەك��ەم‪.‬‬

‫سەبارەت بە هەڵبژاردنی‬ ‫ئێراق و ئەنجومەنی‬ ‫پارێزگاكانیهەرێم‪،‬‬ ‫خواستی ئێمە ئەوە بوو‬ ‫لەناوچە جێ ناكۆكەكان و‬ ‫بەغداد لیستی هاوبەشی‬ ‫كوردستانی هەبێت و لەم‬ ‫پێناوەدا هەوڵی زۆرماندا‪،‬‬ ‫بەاڵم بەداخەوە بەهۆی‬ ‫هەڵوێستی حزبایەتی و‬ ‫بەشێكیالیەنەكانەوە‪،‬‬ ‫لەم بوارەدا ئەنجاممان‬ ‫نەگرت‪ .‬ئەمە زیانێكی‬ ‫گەورە بۆ كورد دەگەیەنێت‬ ‫و دووبارەكردنەوەی كەم‬ ‫وكورتیەكانی"‪"2010‬بوو‪.‬‬ ‫لە ئێستاشدا ئێمە‬ ‫دەخوازینبەشداریەكی‬ ‫چاالكانەلەپرۆسەكاندا‬ ‫بكەین و هاوبەشی لەگەڵ‬ ‫ئەو الیەنانەدا دەكەین‬ ‫كە خزمەتی گەل و‬ ‫پێورەدیموكراتیەكان‬ ‫و چارەسەری پرسە‬ ‫نەتەوەیيەكانیگەلەكەمان‬ ‫بكات‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪15‬‬

‫وتار‬

‫دەرهێنانی نەوت ‪...‬‬

‫هەقوایە هەموو كەس مەلە لەناو ئاوی ڵێل كردبایە پارتی ئەوەی نەكردبایە‬

‫مەهد ‌ی كاوانی‌‬ ‫یەكەم‪ :‬دەرهێنان و هەناردنەكردنی‬ ‫نەوت‪ ،‬پڕۆژەیەكی توركی و پارتیە‪ ،‬یان‬ ‫كوردی؟‬ ‫پێش ئ��ەوەی بێمە سەر ناوەرۆكی بابەتەكە‪،‬‬ ‫لەپێشدا سەردێكی گێڕانەوەی مێژویی دەكەم‬ ‫لەسەر نەوتی كوردی بەتایبەتی و گرنگی نەوتی‬ ‫ناوچەكە لەسەر وزەی جیهانی و كارتێكردنە ئەرێ و‬ ‫نەرێكانیان‪ ،‬ئەوانەی قسە لەسەر گێڕانەوەی مێژوو‬ ‫دەكەن و دیسان ئەوانەی لەسەر مێژووی سیاسی‬ ‫كورد و دەوروبەر نوسیویانە‪ ،‬بەشی زۆریان لەسەر‬ ‫ئەوە كۆكن‪ ،‬ئەگەر نەوتی كوردستان نەبوایە‬ ‫دەوڵەتی ئێراق دروست نەدەبوو و رێكەوتنامەی‬ ‫سیڤەریش ب��ە رێكەوتنامەی ل���ۆزان لەمەڕ‬ ‫دروستبونی دەوڵەتی كوردی نەدەگۆڕدرایەوە‪.‬‬ ‫جەنگی جیهانی یەكەمیش لەپێشدا ئێراق‬ ‫كەتبووە ناو ئینتدابی فەرەنسی‪ ،‬بەاڵم نەوت‬ ‫بوو‪ ،‬ئینگلیزەكانی والێكرد كارسازیان لە گەڵ‬ ‫فەرەنسیەكان كرد تاوەكو كۆنترۆڵی ئێراق‬ ‫بكەوێتە ژێردەستی خۆیان‪ ،‬مەسەلەكەش لەبەر‬ ‫دۆزینەوەی نەوت بوو لە كوردستان‪ ،‬كە دەڵێم‬ ‫ئێراق مەبەستم ئەو سنورەی ئێستای ئێراقە‪ ،‬خۆ‬ ‫ئەو سنورە پێش جەنگی جیهانی یەكەم وەها‬ ‫نەبوو‪ ،‬ئەو سنورە بەناو والیەتی موسڵ لەژێر‬ ‫كۆنتڕۆڵی عوسمانیەكان بوو‪ ،‬واتە وشەی ئێراق‬ ‫داهێنانی ئینگلیزەكان بوو‪ ،‬ئینگلیزەكان ئەو‬ ‫ناوەیان هێنابێ یان عەرەبەكان‪ ،‬گرنگ ئەوە بوو‬ ‫بەسەر كورد و ناوچەكە و تائێستاشی لە گەڵدابێ‬ ‫بووە واقیع و ئەگەر كوردەكانیش قینی لێبكەنەوە‬ ‫عەرەب و توركمانەكان شانازی پێوە دەكەن و‬ ‫وەك شتێكی نەگۆڕ هۆنینەوەی بۆ دەكەن‪ .‬بزاڤی‬ ‫سیاسی و نیشتمانی كوردیش لەمەڕ بە دەوڵەت‬ ‫بون پێش جەنگی جیهانی یەكەم زۆر بەرهەمهێن‬ ‫بوو‪ .‬لەو رۆژەی ئینگلیزەكان پێیان خستە ئەو‬ ‫شوێنەی كە ئێستا ئێراقی پێ دەڵین‪ ،‬ئەوان‬ ‫و عەرەبەكان و توركیا و ئێرانیش لەگەڵ هەر‬

‫هەموو هەوڵ و تواناكان بۆ ئەوە بوو كە داخوازی‬ ‫كوردەكان بۆ كەمترین رێژە بچوك بكرێتەوە‪.‬‬ ‫لە (‪)١١‬ی ئازاری ساڵی (‪ )١٩٧٤‬بۆ یەكەمجار‬ ‫لە زاری سەدام حوسێن بانگێشەی ئۆتۆنۆمی‬ ‫سنوردار كرا‪ ،‬ئەوان شانازیشیان پێوە دەكرد‬ ‫ب���ەوەی هیچ ك��وردێ��ك ل��ە هیچ پارچەیەكی‬ ‫كوردستان و هیچ فەرمانڕەوایەتیەتێكی پێشتری‬ ‫ئێراقیش داخوازی وەهایان بۆ كوردان دەستەبەر‬ ‫نەكردبوو‪ ،‬راستیشیان دەك��رد ئینگلیزەكان‬ ‫هەموو توانایەكیان وەها وەگەڕخستبوو دەیانوت‬ ‫و دەیانوتەوە‪ ،‬ئەگەر نزیكبونەوە بۆ كوردان‬ ‫بكرێ بە ئاقاری هەندێ داخ��وازی نیشتمانی‪،‬‬ ‫بەدوایەوە دەوڵەتی كوردی بە وەالدەت دەبێ و‬ ‫لە رێگەیەوە بەرژەوەندیە نەوتیەكانمان دەكەوێتە‬ ‫مەترسیەوە‪ ،‬دەوروبەریش هەریەكە و لەڕێگای‬ ‫نە وروژان��دن��ی وش��ەی ك��وردی زۆر بەتوندی‬ ‫چەپەریان گرتبوو‪ ،‬پاڵپشتیكردنی ئینگلیز و‬ ‫ئەمەریكیەكان و ئێرانی شاهەنشایی بۆ شۆڕشی‬ ‫ئەیلول لەگەڵ داخوازی راستەقینەی كوردەكان‬ ‫نەبوون‪ .‬مێژووش بەدەریخست كە مەسەلەكە‬ ‫لەبەر نەوت بوو‪ ،‬بەعسیەكان نەوتیان خۆماڵی‬ ‫كرد و بزاڤی چەكداری كورد و كۆمەككردنیش‬ ‫ب���ەڕای ئ���ەوان باشترین ئامانجە ب��ۆ دوب��ارە‬ ‫گەڕانەوەی بەرژەوەندیەكانیان‪ .‬شكستی شۆڕشی‬ ‫ئەیلول‪ ،‬یان هەندێ الیەنی سیاسی پێیان دەوت‬ ‫ئاشبەتاڵ هەمان مەبەستی پێكا‪ ،‬سەدام ناچار‬ ‫كرا رێكەوتنامەی جەزائیر بە قازانجی ئێران لەبڕی‬ ‫ئەوەی كە رۆژئاوا پشت لە كورد بكات مۆر بكات‪.‬‬ ‫ئ��ەگ��ەر وردب��ی��ن��ەوەی خ��ۆش��م��ان ل��ە روداوە‬ ‫سیاسیەكانی ناوچەكە بكەین و ئێستاشی‬ ‫لەگەڵ بێت‪ ،‬نەوتی كورد و ناوچەكە زۆر بەچڕی‬ ‫كەوتونەتە ناو هاوكێشە سیاسیەكان‪ ،‬شەڕی‬ ‫هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق و ئەو هەموو‬ ‫ماڵوێرانیەی لێكەتەوە و دیسان هەردوو شەڕی‬ ‫كەنداو و هاتنی ئەمەریكیەكان بۆ ئێراق و بگرە‬ ‫ئەو توندوتیژیەی بەهاری عەرەبیش بەتایبەتی لە‬ ‫بەرەی سوریا‪ ،‬هەم دیسان هۆكاری بەرژەوەندی‬ ‫نەوتی پێوەیە‪ ،‬بە فیتی رۆژئاوا بوو كە لە رێگەیەوە‬ ‫سەدام هەڵخەلەتێنرا كە شەڕ لەگەڵ ئێران بكات‬ ‫بەبیانۆی گێڕانەوەی ناوچەی شەتولعەرەب كە‬ ‫لە رێكەوتنامەی جەزائیری ساڵی (‪ )١٩٧٤‬بە‬ ‫قازانجی ئێران لە دەستی دابوو‪ .‬مەسەلەكەش‬ ‫بۆ رۆژئاوا وەك ئەوەبێت‪ ،‬بە بەردێك دو چۆلەكە‬ ‫بكوژێ‪ ،‬هەم دەوڵەتی ئێراق تا ئەندازەیەكی زۆر‬ ‫بێهێزكرا بەتایبەتی لەمەڕ ماشێنی سەربازی‪،‬‬ ‫گەڕانەوەی پتڕۆدۆالری هەردوو واڵتی ئێران و‬ ‫ئێراق بە قازانجی كۆمپانیا نەوتیە بیانیەكانیشی‬

‫لێكەوتەوە‪ ،‬لێشنەگەڕان شۆڕشی گەالنی ئێرانی‬ ‫ساڵی (‪)١٩٧٩‬ش دژی شا بە ئامانج بگات‪.‬‬ ‫كورد یاریكەری باش نەبووە و هەمیشە لەناو‬ ‫كیشمەكێشی سیاسی و رووب��ەڕوب��ون��ەوەك��ان‬ ‫دۆڕاندویەتی‪ ،‬لە جەنگی جیهانی یەكەم وەك‬ ‫ئێستا كورد بۆ سەر چەند ناوەند لە واڵتانی‬ ‫جیهانی و دەوروب��ەر دابەش ببوو و لەمیانەیدا‬ ‫كێسەكەی دۆڕان���د‪ ،‬ئ��ەو س��ەردەم��ە هەمیشە‬ ‫توركەكان بەناوی سۆزی ئاینی و شیرنایەتی بۆ‬ ‫خێڵە كوردەكان و زۆرجار بۆ كڵێشە سیاسیەكانی‬ ‫ئەو سەردەمەی و بە درۆزنانە سۆزی زۆرانێكیان‬ ‫بۆ الی خۆ رادەكێشاو ناوەندە سیاسیە كوردیەكان‬ ‫و چاالكییە سیاسیەكانیان هەمیشە خۆیان لەناو‬ ‫نێوەندی سیاسی جیاجیا دەدیتەوە و ئینگلیز و‬ ‫فەرەنسا و روسیش و هەریەكەیان بە تاك بێت‬ ‫یان بە كۆ‪ ،‬هەمیشە هەوڵی ئەوەیان دەدا كورد‬ ‫گیرۆدەی داخوازیەكانی خۆیان بكەن‪ .‬ئێستاش‬ ‫و بەشی هەرە زۆری ناوەندی سیاسی كورد و‬ ‫ئێراق و دەوروب��ەر و بگرە ئەمەریكا و ئێران و‬ ‫روسیاشی لەگەڵ بێت‪ ،‬دەڵێن و دەڵێنەوە یەكێتی‬ ‫لەسەر ناوەندی ئێران و پارتیش لەسەر ناوەندی‬ ‫توركیاوە داب��ەش ب��وون‪ ،‬ئەمەش بە زەرەری‬ ‫خۆیان و كورد تەواو دەبێت‪ .‬تەنگەژەكانی نێوان‬ ‫هەرێم و ناوەند و نیگەرانیەكانی ئەمەریكی و‬ ‫بەدوایەوە ئایا و دیسان و بۆ جارێكی تریش‬ ‫كورد بە دۆڕاوی لەناو هاوكێشەكە دەردەچێ!‬ ‫یان حاڵیحازر ناكۆكیەكانی هەرێم و ناوەند بە‬ ‫زۆری لەسەر (‪ )3‬خاڵ چڕبۆتەوە‪ ،‬كە ئەویش‬ ‫مادەی (‪ )140‬و پێشمەرگە و مەلەفی نەوتە‪.‬‬ ‫ئەگەر مام جەالل پێش نەخۆشیەكەی و چونی بۆ‬ ‫ئەڵمانیا بهاتبایە سەربار‪ ،‬بارزانی لەسەر مەلەفی‬ ‫نەوت لەناو حكومەتەكەی مالیكی دەردەه��ات‪.‬‬ ‫پرسیارەكە لێرەوە خۆی بەدەردەخا‪ ،‬ئاخۆ بارزانی‬ ‫بۆ لەسەر مادەی (‪ ،)140‬یان كێشەی پێشمەرگە‬ ‫لەناو حكومەت دەرنایێ بۆ لەسەر گرێبەستە‬ ‫نەوتیەكان خوازیاری هاتنە دەرەوەیە؟ تۆ بڵێی‬ ‫كێشەی نەوت بۆ كورد لەناو ئەو هەموو ئاڵۆزیەی‬ ‫ناوچەكە و دەرەوە و ئاڵۆزی خودی نەوتەكەش لە‬ ‫گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەكان و مەلەفی پێشمەرگە‬ ‫گرنگتر بێت؟ بینیشمان تێكڕای وتوێژەكانی بەغدا‬ ‫و هەرێم و ئێستاكەشی لەگەڵدا بێ و بەشە هەرە‬ ‫زۆرەكەی بەنسبەت الیەنی هەولێر بۆ ئەوەیە كە‬ ‫ناوەند واتە بەغدا پابەند نابێ لەسەر پشكی‬ ‫كۆمپانیا بیانیەكان و شیرینی گرێبەستەكان‪.‬‬ ‫باشە ئەگەر دەسەاڵتی هەولێر هیچ نیگەرانیەك‬ ‫نیشان نەدا لەوەی كە دەبێ ئەو نەوتە پاش‬ ‫لێدەركردنی پشكی گرێبەستە بیانیەكان و‬


‫وتار‬

‫‪16‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫شیرینی‪ ،‬دەرهێنانی ئەو نەوتە چ قازانجێكی بۆ‬ ‫كورد و بونیادی نیشتمانیەوە دەبێت‪ ،‬بە واتایەكی‬ ‫تر مادامەكینێ پشكی هەرێم هەر (‪ )%١٧‬و بە‬ ‫كەمترینیشیەوە بێت‪ ،‬ئاخۆ دەبێ دەسەاڵتدارانی‬ ‫كورد بۆچی ئەو زێڕی رەشە بۆ قازانجی ناوەند‬ ‫و لە كوردستان دەردەهێنن؟ باشتر نەبوو ئەو‬ ‫سامانە نیشتمانیە هەر لە بن خاك بوایە تا‬ ‫ئەوكاتەی هەلی وەها بۆ كورد هەڵدەكەوت و‬ ‫لەڕێگەیەوە بیتوانیبایە تەواوی ئەو سامانە بۆ‬ ‫بنیاتنان و خۆشگوزەرانی كورد بەكاربهێنرابایە‪.‬‬ ‫دووەم‪ :‬رووە ئابوریەكەی نەوت‬ ‫گریمان ئەو نەوتە هەرهەمووی بۆ كورد دەبێ‬ ‫هیچی ب��ەوالو ئ��ەوالدا ن��اڕوات‪ ،‬لێرەش سیم و‬ ‫جیمێك هەیە‪ .‬ئایا كورد دەتوانێ بڕێكی فراوان‬ ‫لەو سامانە بۆ پتەوكردنی ژێرخان و بنیاتنان و‬ ‫وەبەرهێنان و دۆزینەوەی هەلی كار وەگەڕ بخا؟‬ ‫بە مەزندەی من ئەگەر دەسەاڵتی كوردی بتوانێ‬ ‫ئەمە بكات‪ ،‬هەقی خۆیەتی نەوت دەربێنێ‪ .‬لێرەدا‬ ‫نابێ پرسیارەكە وك حەزورە تەماشا بكەین و‬ ‫هەندێك بڵێن بەڵێ دەتوانێ و هەندێكیش بڵێن‬ ‫ناتوانێ‪ .‬دەسەاڵتی كوردی و لەو چەند ساڵەی‬ ‫پاش نەمانی سەدام‪ ،‬ئەگەر بیتوانیبیایە لە پشكی‬ ‫(‪)%١٧-١٢‬ی پشكی خۆی (‪)%5‬ی بۆ وەبەرهێنان‬ ‫و بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوری و بنیاتنانی‬ ‫نیشتمانی و دۆزینەوەی هەلی كار بەكارهێنابایە‪،‬‬ ‫لەو حاڵەتە لە شوێن خۆی بوو و بڵین با نەوت‬ ‫دەربهێنین‪ .‬بەپێچەوانەوە كەمتر لە (‪)%1‬ی‬ ‫ئەو بڕەش بۆ بەرهەم و بنیاتنان نەڕۆیشتوە‬ ‫و ئەوانەی موچەش لە حكومەت وەردەگرن لە‬ ‫س��ەروی (‪)٪60‬ی دەچێتە ناو خانەی بەتاڵە‬ ‫موقەنەعە‪ ،‬ئەوە وێڕای ئەوەی كە زیاتر لە (‪)20‬‬ ‫هەزار دەرچوی زانكۆكان و ئەكادیمیەكان بێكارن‬ ‫و ئەگەر ئەو ژمارەیە بۆ خوار ئەوان شۆڕكەینەوە‬ ‫بڕی بێكاری لە كوردستان چەند بارە دەبێتەوە‬ ‫و پێیەوە چەند مەینەتێكی بۆ كورد هێناوە‪.‬‬ ‫تەرجومەكردنی ئ��اب��وری ئ��ەوەم��ان پێدەڵێ‬ ‫ئەگەر میزانی تجاری وات��ە هێنانە ن��اوەوە و‬ ‫چونە دەرەوەی كەلوپەلەكان هاوشانی یەكتر‬ ‫نەبن بەتایبەتی ئەگەر بێت و هێنانە ناوەوە‬ ‫قەوارەكەی لە ناردنە دەرەوە زیاتربێت و پێیەوە‬ ‫هەم هەاڵوسان دروستدەبێ هەم نرخی پارەی‬ ‫نیشتمانی لەچاو پارە دەگمەنەكان وەك دۆالر‬ ‫و یۆرۆ و پاوەن دادەبەزێ‪ ،‬هەم نرخی كەلوپەل‬ ‫و خزمەتگوزاریەكانیش بەرزدەبێتەوە‪ .‬لێرەدا‬ ‫مرۆڤ هەقی خۆیەتی كاتێ بە وردبینینانە و‬ ‫وشیارانە سەیری پڕۆسێسی دەرهێننانی نەوت و‬ ‫هەناردەكردنی دەكا‪ ،‬دەڵێ ئەوەی سودمەندە لەو‬ ‫پڕۆسیسە حكومەتی ئێراق و كۆمپانیا بیانیەكان‬ ‫و ئ��ەوان��ەی پ��ارەی شیرینی دەیانگرێتەوە‪،‬‬ ‫زەرەرم��ەن��دی هەقیقیش خەڵكی كوردستانە‬ ‫كە بەبێ موقابل زێ��ڕە رەش��ەك��ەی لە خاك‬

‫دەردەهێنرێ‪ ،‬گریمان حكومەتی ئێراق رازی بوو و‬ ‫قبوڵی كرد كە پارەی گرێبەستەكان و شیرنایەتی‬ ‫بدات‪ ،‬كە بڕی نەوت دەرهێنانەكە قەوارەیەكی‬ ‫گەورەی بەخۆوە گرت‪ ،‬لەو حاڵەتە لەوانەیە ئەو‬ ‫بڕە نەوتەی كە هەرێم پارەكەی تەسلیم بەغدا‬ ‫بكات زۆر لەو (‪)%١٧‬ی پشكی هەرێم زیاتر بێ‪.‬‬ ‫حاڵەتی وەها چۆنی لێكدەیتەوە مانای ئەوەیە‬ ‫حكومەتی هەرێم بە فعلی دەست هەڵدەگرێت لە‬ ‫پشكی لە نەوت لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان‪.‬‬ ‫یانێ مانای دەست شوتنە لەو ناوچە دابڕاوە‬ ‫كوردیانە‪ ،‬ئەگەر بشپرسین حكومەتی هەرێم‬ ‫چۆن كاری وادەكات واتە بە خوتوخۆڕایی داهاتی‬ ‫نەوتی هەرێم تەسلیم بە توركیا و ئێراق و كۆمپانیا‬ ‫بیانیەكان بكات‪ ،‬مرۆڤ بەدەستی خۆی نیە لە‬ ‫الیەكەوە بە ناشەفاف و گوماناوی دەپڕۆسیسی‬ ‫وەه��ا بڕوانێ و لە الیەكی تریشەوە سەفقەی‬ ‫نهێنی لەنێوان حكومەتی هەرێم و كاربەدەستە‬ ‫توركەكان و كۆمپانیا بیانیەكان هەبێت كە‬ ‫رێ��ژەی��ەك ل��ەو داهاتانە ب��ەن��اوی قەبەكردنی‬ ‫پ��ارەی گرێبەستەكان و شیرینی بۆ نوخبە‬ ‫دەستڕۆیشتوەكەی هەولێر و سلێمانی بڕوات‪.‬‬ ‫رەنگە بەشە كێكەكەی هەولێر گەلێ لە بەشە‬ ‫كێكەكەی سلێمانی زیاتر بێت‪ ،‬بەاڵم هەڵبەتە‬ ‫دەسەاڵتی سلێمانیش و لە ژورە تاریكەكان واژۆی‬ ‫لەسەر كردوە ئەگینا دەسەاڵتی هەولێر نەیدەتوانێ‬ ‫پڕۆسیسەكە تێپەڕێنێ؛ چونكە ئەو نەوتە چەندی‬ ‫كەوتۆتە ناو زۆنی هەولێر بە زیاتریشەوە لە زۆنی‬ ‫سلێمانیشە‪ ،‬رەنگە پارتی لێرەش چەند فێڵێكی‬ ‫لە یەكێتی كردبێت بەوەی لەالیەكەوە بەشی زۆری‬ ‫سوكانی بەڕێوەچونی پڕۆسیسەكە لەژێر دەستی‬ ‫خۆی دایە و لەڕێگەیەوە و لەڕێگای كۆمەڵە‬ ‫كەناڵێك پشكی خۆی زیاد دەكات‪ ،‬هۆكارە هەرە‬ ‫گرنگەكە كە پارتی ئەو نەوتەی لەبن دەستی‬ ‫نوخبەی یەكێتی دەرهێنابێ و بە فلتەری توركیا‬ ‫تێی بپەڕێنێ‪ ،‬مرۆڤ بەدەستی خۆی نییە كە‬ ‫بڵێ مەرامی سیاسی بەپشتەوەیە‪ .‬ئەو دەنگانە‬ ‫كەم نین وەك بڵێن سەفقە سیاسیەكە بۆ ئەوە‬ ‫بێت كە ئەزمونی كوردی رۆژئ��اوا بە وەالدەت‬ ‫نەبێ‪ ،‬یان هەردوال هەوڵ بۆ ئەوە بدەن ئەگەر‬ ‫هەرنەبێ ئەزمونەكە لە الیەكەوە سنوردار بكرێ و‬ ‫لەالیەكی تریش لەبن دەستی پەیەدە دەربهێنرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر لەڕوی سەقفە مادیەكەش تەماشا بكرێ‪،‬‬ ‫توركیا هەقی خۆیەتی پێی سەرخۆش بوبێ‪،‬‬ ‫چونكە تێكڕای پڕۆسیسە نەوتیەكە لە دەرهێنان‬ ‫و فرۆشتن و تێپەڕبون و لولە نەوتیەكانیش لەبن‬ ‫دەستی توركیا دایە‪ ،‬دانانی نرخ و كەمیەكەشی‬ ‫پێموانیە لە توركیا و پارتی بەوالوە كەسی تر‬ ‫پێی بزانێ‪ ،‬كێ ناڵێ بڕی ئاشكراو نهێنی تێدا‬ ‫نییە‪ ،‬بڕە ئاشكراكە بە حكومەتی هەرێم و‬ ‫ناوەند بڵێن و بڕە نهێنیەكەش لەنێوان خۆیان‬ ‫تەخشان و پەخشانی بكەن‪ ،‬نەوتەكە لەسنوری‬ ‫پارتی دەڕوا و هەڵبەتە لە خۆیان ب��ەوالوە‬ ‫پێموانیە كەسی تر بتوانێ چاودێری بكات‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئەوەی ماوەتەوە ئایا دەسەاڵتی هەولێر و توركیا‬ ‫دەتوانن بەتەنیایی ئەو كێكە لەنێوان خۆیان‬ ‫دابەش بكەن؟ هەر تەنیا ئەمەریكا نییە لێیان‬ ‫تێكدا یان بڵێن ئەویش قایل دەكەن‪ ،‬ئێران و‬ ‫مالیكی لەسەر خەتن‪ ،‬لولەكان بەناو كۆنتڕۆلی‬ ‫پەكەكە تێدەپەڕن‪ ...‬هەق وانیە پارتی مادام‬ ‫ئاڕاستەكان وەها بەڕێوە ناڕۆن كە وەك باسم‬ ‫كرد بۆ كورد قازانجەكەی زیاتر لەوە دایە كە‬ ‫نەوتەكە تا كورد نەبیتە دەوڵەت لەبن خاك بێت‬ ‫باشترە‪ ،‬چونكە ئەو كێكە لەناو ئەو زلە دەوڵەتانە‬ ‫وا ئاسان نییە بە پارتی بخورێ و نەتەوەكەشی لە‬ ‫خۆی زوێر دەكات‪ ،‬پارتی دەبێ ئەوە وەبیرخۆی‬ ‫بێنێتەوە كە كۆمپانیە نەوتیەكان بوون گوشاریان‬ ‫خستەسەر واڵتانی سوێندخۆر كە كوردستان‬ ‫بە ئێراق بلكێنن‪ ،‬كۆمپانیا نەوتیە جیهانیەكان‬ ‫بوون سەدامیام ناچار كرد كە رێكەوتننامەی‬ ‫جەزائیری ساڵی (‪ )1974‬مۆر بكات و دەست لە‬ ‫شەتولعەرەب بە قازانجی ئێرانی شاهەنشا هەڵگرێ‬ ‫و نەوت خۆماڵیكردنەكەی ئێراقیش بە قازانجیان‬ ‫وەرگەڕێتەوە‪ ،‬دیسان كارتێلە نەوتیە جیهانیەكان‬ ‫بوون سەدامیان هەڵخەلەتاند بەوەی كە دەتوانێ‬ ‫رێكەوتننامەكەی جەزائیر هەڵوەشێنێتەوە و‬ ‫بەهۆیەوە شەڕی هەشت ساڵەی ئێراق و ئێران‬ ‫رویدا و لەڕێگایەوە هەرچی ئەو دوو واڵتە بەپارەی‬ ‫نەوت بنیادیان نابوو هەرهەمووی نابوتبون و‬ ‫پارەی نەوتی هەردوو واڵتیش هەرهەمووی بۆ‬ ‫كەرەستەی سەربازی و بەفیڕۆچون رۆیشت‪،‬‬ ‫ئەو دەنگانەش كەم نین كە دەڵێن (‪)11‬ی‬ ‫سێپتێمبەری ساڵی (‪ )2003‬و بیانوی چەكی‬ ‫كیمیاوی سەدام حوسێنیش بە فلتەری كارتێالتی‬ ‫نەوتی جیهانی بەڕێكران تا بكرێنە بیانوو بۆ‬ ‫دەستبەسەراگرتنی چاوگە نەوتیەكانی ناوچەی‬ ‫كەنداو‪ ،‬داگیركردنی ئەفغانستان و ئێراقیش فعلەن‬ ‫كەوتنە ناو بازنەكە‪ ،‬بەاڵم هێزەكانی قاعیدە و‬ ‫توندڕەوی ئاینی و قەیرانی ئابوری جیهانی كاری‬ ‫خۆی كرد بۆ سەرنەگرتنی و لەڕێگایەوە كارەكان‬ ‫وەها كەوتنەوە وەك بڵێن سەربار لە بنبار گرانتر‬ ‫كەوتەوە و بە دوایەوە ئۆبامایان گەیاندە كۆشكی‬ ‫سپی تا رێ لەو پەرەسەندنانە بگرێ‪ ،‬هەشن‬ ‫دەڵێن بەهاری عەرەبیش ژێ��راوژێ��ری كارتێلە‬ ‫نەوتیە جیهانیەكانی تێدایە تا ناجێگیری بكەوێتە‬ ‫ناوچە نەوتیەكان و بەدوایەوە ئەوان بێن كۆنتڕۆلی‬ ‫ناوچە نەوتیەكان بكەن‪ .‬پارتی لە (‪ )1974‬هەموو‬ ‫ناتۆی بەسەر ئێراق هەڵگەڕاند بەو ناوەی كە‬ ‫كورد رزگار دەكات دواتر نەك ئەوەیان بۆ نەكرد‪،‬‬ ‫بەڵكو پایەدۆزیشیان پێكرد و لە گۆڕەپانەكە‬ ‫وەدەریان نا‪ ،‬خەریكە ئەم جارەش وا دەكات دور‬ ‫لە بەرژەوەندی كورد و ناوچەكە سەفەقەی نەوت‬ ‫و سیاسی لەگەڵ توركیا دەبەستێ‪ ،‬ناشزانێ‬ ‫توركیا هەمان ناتۆی سەردەمی شای ئێرانە و‬ ‫كە گەیشتە مەرامەكانی خۆی پاڵ بە پارتی و‬ ‫نەتەوەكەشیەوە دەنێت‪ ،‬هەقوایە هەموو كەس‬ ‫مەلە لەناو ئ��اوی ڵێل كردبایە پارتی ئەوەی‬ ‫نەكردبایە‪ ،‬چونكە جارێك لەناویدا خنكاوە‪.‬‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫پارتی لە (‪ )1974‬هەموو ناتۆی‬ ‫بەسەر ئێراق هەڵگەڕاند بەو‬ ‫ناوەی كە كورد رزگار دەكات‬ ‫دواتر نەك ئەوەیان بۆ نەكرد‪،‬‬ ‫بەڵكوپایەدۆزیشیانپێكرد‬ ‫و لە گۆڕەپانەكە وەدەریان‬ ‫نا‪ ،‬خەریكە ئەم جارەش وا‬ ‫دەكات دور لە بەرژەوەندی‬ ‫كورد و ناوچەكە سەفەقەی‬ ‫نەوت و سیاسی لەگەڵ توركیا‬ ‫دەبەستێ‪ ،‬ناشزانێ توركیا‬ ‫هەمان ناتۆی سەردەمی‬ ‫شای ئێرانە و كە گەیشتە‬ ‫مەرامەكانی خۆی پاڵ بە پارتی‬ ‫و نەتەوەكەشیەوە دەنێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫رەنگە بەشە كێكەكەی‬ ‫هەولێر گەلێ لە بەشە‬ ‫كێكەكەی سلێمانی زیاتر بێت‪،‬‬ ‫بەاڵم هەڵبەتە دەسەاڵتی‬ ‫سلێمانیش و لە ژورە تاریكەكان‬ ‫واژۆی لەسەر كردوە ئەگینا‬ ‫دەسەاڵتی هەولێر نەیدەتوانێ‬ ‫پڕۆسیسەكەتێپەڕێنێ؛چونكە‬ ‫ئەو نەوتە چەندی كەوتۆتە ناو‬ ‫زۆنی هەولێر بە زیاتریشەوە‬ ‫لە زۆنی سلێمانیشە‪ ،‬رەنگە‬ ‫پارتی لێرەش چەند فێڵێكی‬ ‫لە یەكێتی كردبێت بەوەی‬ ‫لەالیەكەوە بەشی زۆری‬ ‫سوكانیبەڕێوەچونی‬ ‫پڕۆسیسەكە لەژێر دەستی‬ ‫خۆی دایە‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئایا دەسەاڵتی هەولێر و توركیا‬ ‫ئەو دەنگانە كەم نین وەك‬ ‫بڵێن سەفقە سیاسیەكە بۆ‬ ‫ئەوە بێت كە ئەزمونی كوردی‬ ‫رۆژئاوا بە وەالدەت نەبێ‪ ،‬یان‬ ‫هەردوال هەوڵ بۆ ئەوە بدەن‬ ‫ئەگەر هەرنەبێ ئەزمونەكە‬ ‫لە الیەكەوە سنوردار بكرێ و‬ ‫لەالیەكی تریش لەبن دەستی‬ ‫پەیەدەدەربهێنرێ‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪17‬‬

‫وتار‬


‫وتار‬

‫‪18‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫باشووری كوردستان‬ ‫لەبـــەردەم دۆخێكـــی نـــوێی هەســــتیاردا‪!!...‬‬

‫حەسەن جودی‬

‫ئێستا دۆخێكی نوێ لە باشووری كوردستان‬ ‫دەگ��وزەرێ��ت‪ .‬ئەو دۆخ��ە نوێیە هەر تەنیا‬ ‫پەیوەست نییە بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن‬ ‫و پێكهاتەی پەرلەمان و حكومەتی داهاتووی‬ ‫ه��ەرێ��م‪ ،‬بەڵكو ل��ەالی��ەك��ەوە راس��ت��ەوخ��ۆ‬ ‫پەیوەستە بە گۆڕانكارییەكانی جیهان و‬ ‫هەرێمەكە‪ ،‬لەالیەكی دیكەشەوە؛ پەیوەستە‬ ‫ب��ە دۆخ���ی پ��ەن��گ��خ��واردووی ب��اش��ووری‬ ‫كوردستان و كەڵەكەبوونی ئەو قەیران و‬ ‫كێشە هەمەالیەنانەی ساڵەهایە لەچاوەڕوانی‬ ‫چارەسەریدان‌‪ .‬دەك��رێ ئەو دۆخ��ەی باسی‬ ‫لێیەوە دەك��ەی��ن ببێتە س��ەرەت��ای��ەك بۆ‬ ‫قۆناخێكی نوێ لەژیانی سیاسی و ئابووری و‬ ‫كۆمەاڵیەتی كۆمەڵگای باشووری كوردستاندا‬ ‫یان دەكرێ بە قۆناخێكی راگوزەری نێوان دوو‬ ‫قۆناخ لەقەڵەم بدرێ‪.‬‬ ‫ئەوەی جێی سەرنجە باشووری كوردستان‬ ‫ل����ەدەروازەی ئاڵوگۆڕێكی گ��ەورە دای��ە و‬ ‫فاكتەرە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە هەوڵی‬ ‫ئ���ەوەدان بەگوێرەی خۆیان شێوەیەك بە‬ ‫باشووری كوردستان ب��دەن‪ .‬مسۆگەر ئەو‬ ‫شێوەدان و شێوەگرتنە هەر تەنیا لەبازنەی‬ ‫باشووری كوردستان‪ ،‬تەنانەت ئێراق یان هەر‬ ‫چوار بەشی كوردستاندا قەتیس نامێنێتەوە‪،‬‬ ‫بەڵكو كۆی خۆرهەاڵتی ناوین و تەنانەت كۆی‬ ‫جیهانیش لەبەردەم ئاڵوگۆڕێكی مەزن دایە‪،‬‬ ‫بەاڵم چەند هۆكارێك هەن كە وایانكردووە‬ ‫باشووری كوردستان ئێستا تیشكی زیاتری‬ ‫بێتەسەر و لە رەوشی ئێستایدا لە دۆخێكی‬ ‫نوێی هەستیاردا بگوزەرێت‪ .‬ئەو هۆكارانە‬ ‫چین؟‬ ‫‪1‬ـ باشووری كوردستان و بەهەموو بەشەكانی‬ ‫دیكەی كوردستانیشەوە (كوردستانی مەزن)‌‬

‫پێگەیەكی ژئۆستراتیژی و ژئۆپۆلەتیكی‬ ‫گرنگی هەیە‪ .‬كوردستان لەناوەندی‌هەرێمێك‬ ‫دایە كە ئەمڕۆ بۆتە چەقی ناكۆكی و ملمالنێیە‬ ‫شارستانی‪ ،‬سیاسی‪ ،‬ئابووری‪ ،‬كەلتوورییەكانی‬ ‫جیها ‌ن كە خۆرهەاڵتی ناوینە‪ ،‬باشووری‬ ‫كوردستانیش خۆی قوواڵییەكی نەتەوەیی و‬ ‫نیشتمانی لەگەڵ باكوور و رۆژئاوا و رۆژهەاڵتی‬ ‫كوردستاندا هەیە و ئەو بەشانەی كوردستانیش‬ ‫لەماوەی سەدەی رابردوودا بە ئێران و توركیا‬ ‫و سوریاوە لكێنراون‪ .‬لەهەمانكاتدا خودی ئەو‬ ‫دەوڵەتانەش خاوەن پێگەی گرنگن لەهەموو‬ ‫رووێكەوە و بەچڕوپڕی لەگەڵ یەكدا لەناو‬ ‫پەیوەندی و ملمالنێدان‪ .‬ئ��ەم پێگەیەش‬ ‫(ب��ە الیەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانییەوە)‬ ‫رۆڵێكی گرنگی پ��ێ��دەدرێ��ت‪ ،‬ی��ان بڵێین‬ ‫توانستی ئەوەی هەیە كە رۆڵێكی وەها گرنگ‬ ‫بگێڕێت؛ چونكە جوگرافیایەكی بەمشێوەیەی‬ ‫باشووری كوردستان و لەگەڵیشیدا هەموو‬ ‫كوردستان‪ ،‬لەهەرێمێكی پڕ ئاڵۆزی وەكو‬ ‫خۆرهەاڵتی ناوین‌‪ ،‬دەك��رێ ببێتە خاڵێكی‬ ‫بەهێز یان بێهێز(ئاوەنتاژ و دەزئاوەنتاژ) بۆ‬ ‫یەكالییكردنەوەی ئەو ناكۆكی و ملمالنێیانەی‬ ‫لەهەرێمەكە و جیهاندا لەئارا دان‪ .‬بۆیە هەر‬ ‫هێزێك بتوانێت باشووری كوردستان بخاتە‬ ‫نێو بازنەی بەرژەوەندییەكانی خۆیەوە‪،‬‬ ‫ئەگەری زۆرە بتوانێت رۆڵێكی كاریگەرتر‬ ‫لەئاستی خۆرهەاڵتی ناوین و جیهاندا بگێڕێت‬ ‫و بەرژەوەندییەكانی خۆی زیاتر بپارێزێت‪.‬‬ ‫‪2‬ـ هاوكات لەگەڵ پێگە ژیۆستراتیژی و‬ ‫ژیۆپۆلەتیكەكەی‪ ،‬ئێستا باشووری كوردستان‬ ‫دوای دۆزینەوە و هەوڵی دەرهێنانی گازی‬ ‫سروشتی و رێژەیەكی زۆری نەوت لەڕووی‬ ‫ژیۆلۆژییەوە بووە خاوەن پێگەیەكی ژیۆلۆژی‬ ‫گرنگ و بۆتە سەرچاوەیەكی مەزنی وزە‬ ‫لەهەرێمەكە و جیهاندا‌‪ .‬ئەمەش وای لەهێزە‬ ‫هەرێمی و جیهانییەكان كردووە كە قورسایی‬ ‫هەژموونی خۆیان‪ ،‬بۆئەوەی زیاتر دەستبەسەر‬ ‫سەرچاوەكانی وزەدا بگرن و هەر هیچ نەبێت‬ ‫پشكی شێریان دەستبكەوێت‪ .‬لەم پێناوەشدا‬ ‫هێزە پاوانخواز و هەژموونگەراكان ئێستا‬ ‫لە چڕترین ملمالنێدان لە هەرێمەكەدا و‬ ‫بەشێكی ئەو ملمالنێیەش كەوتۆتە باشووری‬ ‫كوردستانەوە‪ .‬هەر لەم چوارچێوەیەشدا‬

‫لەهەوڵی زۆرترین دەستتێوەردانن لە كێشە‬ ‫و ملمالنێیە خۆجێیەكانی ن��او باشووری‬ ‫كوردستان و لەئاستی هەرێمەكەدا‪.‬‬ ‫‪3‬ـ پەیوەست بە خاڵی یەكەم و دووەمەوە ئەوەیە‬ ‫كە بەشەكانی دیكەی كوردستان(باكوور‪،‬‬ ‫رۆژئ���اوا‪ ،‬رۆژه���ەاڵت) لەمیانەی تێكۆشانی‬ ‫شۆڕشگێڕانەی خۆیدا تەڤگەری ئازادیخوازی‬ ‫گەلی كوردستان توانیویەتی ببێتە جەمسەرێكی‬ ‫سەربەخۆ لەملمالنێیەكانی هەرێمەكە و جیهان‪.‬‬ ‫بەتایبەتی دوای ئەوەی تەڤگەری ئازادیخوازی‬ ‫كوردستان لەباكووری كوردستان لەمیانەی‬ ‫تێكۆشانی چل ساڵەی خۆیدا توانی بەئیرادەی‬ ‫سەربەخۆی خۆی شكست بە ستراتیژی نكۆڵی‬ ‫و قڕكردن و توانەوەی دەوڵەت و حكومەتی‬ ‫توركیا بێنێت‪ ،‬هەروەها دەوڵەت و حكومەتی‬ ‫توركیا ناچاری پەسندكردنی دانوستاندن و‬ ‫دیالۆگ لەگەڵ نوێنەرانی گەلی كوردستان لە‬ ‫(ئیمراڵی‪ ،‬قەندیل‪ ،‬ئامەد) بێت‪.‬‬ ‫هەروەها تەڤگەری ئازادیخوازی كوردستان لە‬ ‫رۆژئ��اوای كوردستاندا شۆڕشێكی نەتەوەیی‬ ‫دیموكراتی لە رۆژئ��اوای كوردستان بەڕێوە‬ ‫دەبەن و توانیویەتی گەل بگەیەنێتە ئاستی‬ ‫قەوارەیەكی خۆبەڕێوەبردنی دیموكراتی و‬ ‫ئەمەش رێی لەبەردەم سەروبنكردنی هاوكێشە‬ ‫سیاسییە باوەكانی هەرێمەكە خۆشكرد و‬ ‫پێگەی جەمسەری سێیەمی بەهێزتر كرد‪.‬‬ ‫واتا جەمسەرێك لەنێوان هەردوو جەمسەرە‬ ‫باوەكەی دیكە؛ جەمسەری یەكەم‪ :‬جەمسەری‬ ‫هێزە قەوارەپارێزەكانی خۆرهەاڵتی ناوین‪.‬‬ ‫جەمسەری دووەم‪ :‬هێزە لیبرالە پاوانخوازەكانی‬ ‫سەرمایەی جیهانی‪.‬‬ ‫ل��ەرۆژه��ەاڵت��ی كوردستانیشدا تەڤگەری‬ ‫ئازادیخوازی گەلی كوردستان توانیویەتی‬ ‫ببێتە خ����اوەن رەوت��ێ��ك��ی شۆڕشگێڕی‬ ‫تێكۆشان و بەرخۆدانی گەلی كوردستان و‬ ‫توانستی پێشكەوتن و قەڵەمبازی مەزن بۆ‬ ‫بەئیرادەبوونی گەل بئافرێنێت و لە‌م بەشەی‬ ‫كوردستاندا كۆتایی ب ‌ە دۆخ��ی متبوون و‬ ‫بێدەنگی بهێنێت‪.‬‬ ‫بێگومان لەباشووری كوردستانیشدا تەڤگەری‬ ‫ئازادیخوازی گەلی كوردستان وێڕای هەموو‬ ‫ئاستەنگییە سیاسییەكان لەڕووی نەتەوەیی و‬ ‫نیشتمانییەوە بۆتە جێی هیوا و متمانەی گەل‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫و توانستی پێشكەوتن و پەرەسەندنی بزاوت و‬ ‫رەوتێكی نوێی سیاسی ئافراندووە‪ ،‬كە دەكرێ‬ ‫لەگەڵ كۆی رەوتی نەتەوەیی و دیموكراتی‬ ‫ن��او خ��ودی ب��اش��ووری كوردستاندا ئاوێتە‬ ‫ببێت و وەك رەوتێكی نەتەوەیی دیموكراتی‬ ‫جەماوەری پێشبكەوێت و ئاراستەگیر ببێت‪.‬‬ ‫بۆیە پەرەسەندن و فراوانبوونی كاریگەرییەكانی‬ ‫تەڤگەری ئازادیخوازی كوردستان وا لە دووژمن‬ ‫و نەیارەكانی ئەم تەڤگەرە دەكات كە لەسەر‬ ‫بنەمای سیاسەتی كورد بە كورد بەكوشتدان‬ ‫هەندێك هێزی دەس���ەاڵت���داری ب��اش��ووری‬ ‫كوردستان دژ بە تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی‬ ‫كوردستان بەكارێنن و شكست بەم تەڤگەرە‬ ‫بێنن و دەستكەوتە مێژوویی و هەنووكەییەكان‬ ‫لەناوببەن‪.‬‬ ‫‪4‬ـ ئ���ەوەی ب��اش��ووری كوردستانی زیاتر‬ ‫كردۆتە خ��اوەن پێگەیەكی گرنگ ئەوەیە‬ ‫كە ئەم بەشەی كوردستان كەوتۆت ‌ە ‌نێو‬ ‫بەرداشی ناكۆكی و ملمالنێیەكانی هەر دوو‬ ‫هێڵی سووننە ‪ -‬شیعەدا‪ .‬مسۆگەر نەك هەر‬ ‫باشووری كوردستان بەڵكو تەواوی كوردستان‬ ‫ئێستا كەوتۆتە نێوان بەرداشی ملمالنێیەكانی‬ ‫ه����ەردوو ج��ەم��س��ەری س��وون��ن��ە ‪ -‬شیعە‪.‬‬ ‫لەبەرئەوەی تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی‬ ‫كوردستان بەشێوەیەكی گشتی و بەفەرمی و‬ ‫كرداری ئەوەی خستۆتەڕوو كە نە الیەنگیری‬ ‫لەو ملمالنێیە دەكات و نە الیەنگیری هیچ‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫یەكێك لەو دوو جەمسەرە دەك��ات‪ .‬بەاڵم‬ ‫الیەنە سیاسیە سەرەكییەكان بەشێوەیەكی‬ ‫ئۆبژێكتیڤ و تەنانەت هەندێكیان بەشێوەیەكی‬ ‫سۆبژێكتیڤیش بوونەتە الیەنگیر و بەشێك لەو‬ ‫دوو جەمسەرە و لەو ملمالنێیانەی نێوان هەردوو‬ ‫هێڵی سووننە ‪ -‬شیعە‪ .‬ئەم الیەنگیریكردن و‬ ‫تێوەگالنە لە ملمالنێی نێوان هێزە سووننی‬ ‫و شیعەكان باشووری كوردستانی كردۆتە‬ ‫گۆڕەپانی ملمالنێیەكە و سەنگەری ئەو هێزانە‬ ‫بۆیەكالییكردنەوەی ملمالنێیەكانیان لەئاستی‬ ‫هەرێمەكە و جیهاندا‪.‬‬ ‫‪5‬ـ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی (‪)21‬ی ئەیلولی‬ ‫(‪ )2013‬و هەوڵی بەشداربوونی هەموو‬ ‫لیستە براوەكان لە حكومەتدا لەگەڵ خۆیدا‬ ‫دۆخێكی نوێ لەهاوكێشەی سیاسی هەرێمی‬ ‫كوردستان دێنێتەئاراوە‪ .‬چونكه لەالیەك‬ ‫پێكهاتەی ئۆپۆزسیۆنێتی گۆڕانكاری بەسەردا‬ ‫دێت و لەالیەكی دیكەشەوە پێكهاتەی سیاسی‬ ‫پەرلەمان و حكومەت دەگۆڕێت‪ .‬ئەمەش بەو‬ ‫واتایە دێت دۆخێكی نوێی سیاسی لەهەرێمی‬ ‫كوردستان لەدایك دەبێت كە دەك��رێ بە‬ ‫دۆخێكی راگ��وزەر یان دۆخێكی دەڵەمەیی‬ ‫لەقەڵەم بدرێ راستترە‪.‬‬ ‫ب��ۆچ��ی؟ چونكە ل��ەالی��ەك ئ��ەو هێزانەی‬ ‫ب��ەش��داری ئ��ەو حكومەتە دەك��ەن كە پێی‬ ‫دەگووترێت"حكومەتی بنكە ف���راوان" لە‬ ‫ملمالنێی نێوان ه��ەردوو جەمسەری سوننە‬

‫‪19‬‬

‫وتار‬

‫ شیعە و ه��ەردوو جەمسەری قەوارەپارێز‬‫لیبراڵی پاوانخوازی سەرمایەی جیهانیدا‬ ‫الیەنگیر و بەشدارن‪ ،‬بۆیە هەر ئاڵوگۆڕییەك‬ ‫لە پەیوەندی و ملمالنێ و ناكۆكییەكانی‬ ‫ن��ێ��وان ئ��ەو ج��ەم��س��ەران��ەدا رووب���دات ئ��ەوا‬ ‫راستەوخۆ كاریگەری لەسەر رەوت و دۆخی‬ ‫ئەو حكومەتە بنكە فراوانە دروست دەكات‪.‬‬ ‫لەالیەكی دیكەشەوە ئەو حكومەتە هەرچەندە‬ ‫ناوی بنكە فراوانی لێنراوە‌‪ ،‬بەاڵم دیار نییە‌‬ ‫تاچەند دەبێتە خاوەن سروشتی دیموكراتی‬ ‫و نیشتمانی؟! دەكرێ ئەوەش بپرسین كە‬ ‫تاچەند خودی ئەو حكومەتە خۆی دەبێتە‬ ‫حكومەتێكی سەقامگیر چجای ئەوەی ببێتە‬ ‫ه��ۆی سەقامگیری و ئ��ارام��ی چ��وار ساڵی‬ ‫داه��ات��وو‪ ،‬كە وەك الیەنێكی ئۆپۆزسیۆن‬ ‫بانگەشەی ئەوە دەكات و باوەڕی وەهایە كە‬ ‫چوارساڵی رابردوو دەبێتە چوارساڵی ئارام و‬ ‫سەقامگیری سیاسی لە شەقام و پەرلەماندا!!‪‌.‬‬ ‫بێگومان دەك��رێ هەندێك هۆكاری دیكەش‬ ‫بخرێنە س��ەر ئ��ەو ه��ۆك��ارە سەرەكیانەی‬ ‫خ��اڵ��ب��ەن��دی��ان��م ك����رد‪ .‬وەك‪ :‬س��روش��ت��ی‬ ‫هەمەچەشنەیی و هەمەرەنگی ئایینی‪،‬‬ ‫ئایینزایی‪ ،‬ئەتنیكی كۆمەڵگای باشووری‬ ‫كوردستان كە دەك��رێ وەك موزائیكێك و‬ ‫هۆكارێكی گرنگی پێگه دیموگرافیا‌كەی‬ ‫ببینین‪ ،‬كە دەك��رێ وەك جوگرافیایەكی‬ ‫گونجاو بۆ بەیەكەوەژیانی ئ��ەو پێكهاتە‬


‫وتار‬

‫‪20‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫هەمەچەشنەییەی هەیە‪ ،‬لێیبڕوانین‪ .‬هەروەها‬ ‫دەكرێ ئەو بڕە ئارامی ‌و ئاساییشییەی چەندین‬ ‫ساڵە هەیە وەك هۆكارێك بۆ گرنگبوونی پێگە‬ ‫ئاساییشییەكەی باشووری كوردستان ببینین‪.‬‬ ‫لێرەدا بەپێویستی دەبینم ئەوە دەستنیشان‬ ‫بكەم كە؛ هەر یەك لە‌و فاكتەرانەی ئاماژەم‬ ‫پێیاندا كاریگەری و رۆڵ��ی خۆیان لەسەر‌‬ ‫رووداو و پێشهاتەكان و ئاڵوگۆڕەكاندا هەیە‪،‬‬ ‫جا چ بە ئەرێنی یان نەرێنی بێت‪ .‬بە واتایەكی‬ ‫دیكە دەكرێ بڵێین كە هەموو ئەو فاكتەرانە‬ ‫دەكرێ لە خاڵی بەهێزەوە ببنە خاڵی الواز‪،‬‬ ‫یان بەپێچەوانەوە لەخاڵی الوازەوە ببنە خاڵی‬ ‫بەهێز‪ .‬ئەوەی دەتوانێت جێگۆڕكێ بە خاڵە‬ ‫الواز و بەهێزەكان بكات یاخود نەكات ئەوا لە‬ ‫پلەی یەكەمدا تەنیا خودی گەل و هێز و الیەنە‬ ‫سیاسییەكانن لەباشووردا‪ ،‬بەدەسەاڵتدار و‬ ‫ش وادەكات كە‬ ‫دەرەوەی دەسەاڵت‪ .‬بۆیە ئەمە ‌‬ ‫ئەو دۆخە نوێیەی باشووری كوردستان پێیدا‬ ‫دەگوزەرێت فرە ئاراستە بێت‪ .‬بەو واتایەی‬ ‫هەموو ئەگەرەكان ك��راوەن كە باشووری‬ ‫كوردستان بەرەو كوێ ئاراستەگیر دەبێت؟!‬ ‫بەرەو چ ئاقارێك دەڕوات؟!‬ ‫بێگومان ئ��ەم دۆخ��ەی ئێستای باشووری‬ ‫كوردستا ‌ن شرۆڤە و لێكدانەوەی هەمەالیەنە‬ ‫هەڵدەگرێت‪ .‬پێشتریش و ئێستاش باوەڕم‬ ‫وایە كە شرۆڤە و لێكدانەوەی هەرە نزیك لە‬ ‫راستینە ئەوەیە كە باشووری كوردستان لەناو‬ ‫دۆخی گێژاو(كائیوس‪ ،‬فەوزا)دا دەگوزەرێت‪.‬‬ ‫"دۆخی گێژاویش ئەو دۆخەیە كە سیستەمێك‪،‬‬ ‫كۆمەڵگایەك‪ ،‬كایەیەك توانستی دەربازبوونی‬ ‫لە‌گرفت و ناكۆكییەكانی خۆی لە‌دەستدەدات‬ ‫و لەخۆنوێكردنەوە و هەڵكشان دەك��ەوێ و‬ ‫لەنێو پێكوتە(مراوحە)و خۆ دووپاتكردنەوەدا‬ ‫دەژیێت و تادەگاتە ئاستی تەقینەوە بەردەوام‬ ‫دەبێت‪ .‬ئەو سیستەم و كۆمەڵگا و كایەیەی‬ ‫بكەوێتە نێو گێژاوەوە ئەوا دۆخی سروشتی‬ ‫خۆی لە‌پێشكەوتن و گۆڕانكاری له‌دەستدەدات‬ ‫و دیاردە پەڕگیر و دەرهاویشتەكانی لە دیاردە‬ ‫سروشتی و ڕێساییەكانی زیاتر و زاڵتر دەبن‬ ‫و فۆرمێكی ئاسایی و باو وەردەگرن‪ .‬دۆخی‬ ‫گێژاوبوون دۆخێكە كۆتایی بەقۆناخێك‬ ‫دێنێ و شیمانەی دەستپێكردنی قۆناخێكی‬ ‫نوێ زیاتر دەكات‪ .‬دەكرێت زەمەنی گێژاوی‬ ‫درێژبكرێتەوە‪ ،‬بەاڵم هەرگیز ناكرێت بەبێ‬ ‫دەستپێكردنی قۆناخێكی نوێی جودا گێژاو‬ ‫تێبپەڕێنرێ‪ .‬بەو رادەیەی لە‌زەمەنی گێژاودا‬ ‫ئۆرگانەكان‪ ،‬جومگەكان‪ ،‬پەیوەندییەكان‪،‬‬ ‫بەهاكان‪ ،‬دینامیك و ئالیەتەكان لەنێو بێ‬ ‫سیستەمی و بێ سەروبەری و داڕووخ��ان و‬

‫تێكشكاندا دەژین‪ ،‬بەهەمان رادەش لەزەمەنی‬ ‫دوای گێژاودا ب��ەرەو سیستەماتیكبوون و‬ ‫رێكخستن‌بوون و خۆبونیادنانەوە و هەڵكشان‬ ‫ئاراستەگیر دەبن‪ ،‬هەر وەك دۆخی گێژاو له‬ ‫‌خۆڕا و بێ پێشینە نییە‪ ،‬قۆناخی دوای گێژاو‬ ‫(دۆخی بێ گێژاو)یش هەروا لەخۆڕا نایەت و‬ ‫پێشینەی خۆی هەیە"‪.‬‬ ‫ئەگەر دۆخی گێژاوی بەسەر سێ قۆناخدا‬ ‫پۆلین بكەین ئەوا قۆناخی یەكەم‪ :‬دەركەوتنی‬ ‫كێشە و گرفت و ناكۆكی و قەیرانەكان‬ ‫و چارەسەرنەكردنیانە‪ .‬قۆناخی دووەم‪:‬‬ ‫قووڵبوونەوە و بنبەستبوون و كەڵەكەبوونی‬ ‫ئەو كێشە و گرفت و ناكۆكی و قەیرانانەیە‬ ‫كە لەقۆناخی یەكەمدا لەئارادان‌‪ .‬قۆناخی‬ ‫سێیەم‪ :‬دەستپێكردنی سەرهەڵدان و شۆڕش‪،‬‬ ‫یان رێنسانس و قەڵەمبازە مێژووییەكانە لە‬ ‫‌پێناو چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانە‬ ‫و یەكالییبوونەوەی ملمالنێ و ناكۆكییەكان و‬ ‫رزگاربوون لەقەیرانەكان‪.‬‬ ‫بەگوێرەی ئەو پۆلینكردنە‌ی بۆ دۆخی گێژاویمان‬ ‫كرد ئ��ەوا دۆخ��ی ئێستای باشوور لەنێوان‬ ‫كۆتاییهاتن بە قۆناخی دووەم و دەستپێكردنی‬ ‫قۆناخی سێیەمدا دێ��ت و دەچ��ێ��ت‪ .‬وات��ا؛‬ ‫باشووری كوردستان لەسەرجەم كایەكانی‬ ‫ژیاندا كێشە و گرفت و ناكۆكی و ملمالنێ‬ ‫و قەیرانەكان تا دێت بەسەر یەكدا كەڵەكە‬ ‫دەبن و قووڵدەبنەوە و بێ ئەوەی ئاراستەی‬ ‫چارەسەری بگرن بەبنبەستبوون گەیشتوون‪.‬‬ ‫بەاڵم ناڕەزاییەكانیش دەستیانپێكردووە و تا‬ ‫دێت زیاتر شێوەدەگرێت و زیاتر قووڵتر و‬ ‫فراوانتردەبێتەوە‪ .‬ئەگەر كەمێك ب��ەوردی‬ ‫لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان لەبەرامبەر‬ ‫شەهیدكردنی رۆژنامەوان كاوە گەرمیانیدا‬ ‫بڕوانین‪ ،‬چ لەڕووی چەندایەتی و چ لەڕووی‬ ‫چۆنایەتییەوە‪ ،‬ئەوا باش دەرك بەوە دەكەین‬ ‫كە رۆحی (‪)17‬ی شوبات ئێستا بە گوڕتر و‬ ‫چوست و چاالكتر دەگەڕێت‪!!...‬‬ ‫ئ��ەم��ەش ئ���ەوە دەخ���ات���ەڕوو ك��ە ل��ەدۆخ��ی‬ ‫گ��ێ��ژاوی ب��اش��ووری ك��وردس��ت��ان��دا هاوكات‬ ‫لەگەڵ رۆڵبینینی هەموو ئەو فاكتەرانەی‬ ‫باسمان لێیانەوە ك��رد‪ ،‬ئ��ەوا فاكتەرێكی‬ ‫دیكەی لەهەمووان گرنگتر هەیە‌‪ ،‬كە خودی‬ ‫ئیرادەی گەلە لەباشووری كوردستاندا‪‌ ،‬كۆی‬ ‫فاكتەرەكانی دیكە شێوەبەند دەكات و ئاستی‬ ‫كاریگەرییەكانیان دەستنیشان دەكات‪ .‬بۆیە‬ ‫دۆخی راگوزاری باشووری كوردستان دۆخێكی‬ ‫دژوار و هەستیار دەبێت بۆ هەموو هێز و الیەن‬ ‫و جەمسەر و رەوت و فاكتەرەكان‪‌!!...‬‬ ‫‪hesencudi@gmail.com‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫تەڤگەریئازادیخوازی‬ ‫كوردستان لە رۆژئاوای‬ ‫كوردستانداشۆڕشێكی‬ ‫نەتەوەییدیموكراتی‬ ‫لە رۆژئاوای كوردستان‬ ‫بەڕێوە دەبەن و‬ ‫توانیویەتیگەلبگەیەنێتە‬ ‫ئاستیقەوارەیەكی‬ ‫خۆبەڕێوەبردنیدیموكراتی‬ ‫و ئەمەش رێی لەبەردەم‬ ‫سەروبنكردنیهاوكێشە‬ ‫سیاسییەباوەكانی‬ ‫هەرێمەكەخۆشكرد‬ ‫و پێگەی جەمسەری‬ ‫سێیەمی بەهێزتر كرد‪.‬‬ ‫واتا جەمسەرێك لەنێوان‬ ‫هەردوو جەمسەرە‬ ‫باوەكەی دیكە؛ جەمسەری‬ ‫یەكەم‪:‬جەمسەری‬ ‫هێزەقەوارەپارێزەكانی‬ ‫خۆرهەاڵتیناوین‪.‬‬ ‫جەمسەری دووەم‪ :‬هێزە‬ ‫لیبرالەپاوانخوازەكانی‬ ‫سەرمایەیجیهانی‬ ‫‪..........‬‬ ‫الیەنەسیاسیە‬ ‫سەرەكییەكانبەشێوەیەكی‬ ‫ئۆبژێكتیڤ و تەنانەت‬ ‫هەندێكیانبەشێوەیەكی‬ ‫سۆبژێكتیڤیشبوونەتە‬ ‫الیەنگیر و بەشێك لەو‬ ‫دوو جەمسەرە و لەو‬ ‫ملمالنێیانەینێوانهەردوو‬ ‫هێڵی سووننە ‪ -‬شیعە‪.‬‬ ‫ئەم الیەنگیریكردن و‬ ‫تێوەگالنەلەملمالنێی‬ ‫نێوان هێزە سووننی‬ ‫و شیعەكان باشووری‬ ‫كوردستانیكردۆتە‬ ‫گۆڕەپانیملمالنێیەكە‬ ‫و سەنگەری ئەو هێزانە‬ ‫بۆیەكالییكردنەوەی‬ ‫ملمالنێیەكانیانلەئاستی‬ ‫هەرێمەكە و جیهاندا‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪21‬‬

‫چاوپێكەوتن‬

‫مەال كامەران؛‬

‫نیگەرانین لەو سیاسەتەی ئەمڕۆی پارتی جا ئایا واقع پەیرەوی كردوە‬ ‫بەسەریدا یان خۆبەخشانەیە بۆ توركیا‬

‫م��ام��ۆس��ت��ای ئ��ای��ن��ی (م����ەال ك��ام��ەران‬ ‫عەلی) لەچاوپێكەوتنێكی"رۆژی واڵت"دا‪،‬‬ ‫دەڵێت‪":‬تەمەنا دەكەین گۆرانكاریەك‬ ‫ل��ە س��ی��اس��ەت��ەی پ��ارت��ی ب��ەرام��ب��ەر بە‬ ‫رۆژئاوای كوردستان ببێت و نەك ئەوەی‬ ‫ك��ە دەبینین ئێستا ح��ەس��ار دەخرێتە‬ ‫سەر رۆژئ���اوای كوردستان و سیاسەتی‬ ‫پەرتەوازەكردن پەیرەو دەكرێت لەبەرانبەر‬ ‫برا كوردەكانمان و یان حیزبی كارتۆنی‬ ‫دروستدەكرێ و رێدەكرێنە ئەوێ و لەوێ‬ ‫كیشەی پێ دروستدەكرێت"‪ ،‬هەروەها‬ ‫مەال كامەران دەڵێت‪":‬بەداخەوە هەرێمی‬ ‫كوردستان ناتوانێت مەئوایەك بێت بۆ‬ ‫برا كوردەكانی بەشەكانی تری كوردستان‬ ‫و هیواداریشە‪ ،‬گەنجانێك كە بۆ جیهاد‬ ‫دەچ��ن��ە س��وری��ا ل��وول��ەی تفەنگەكانیان‬ ‫نەكەنە برا كوردەكانیان"‪.‬‬ ‫ ‬

‫ئا‪ /‬گۆران پێنجوێنی‬

‫پرسیار‪ /‬بەرێزتان وەكو كەسایەتیەكی‬ ‫ئایینی؛ راپەڕینی گ��ەالن لە رۆژهەاڵتی‬

‫ناویندا چۆن دەبینی‪ ،‬ئاخۆ ئەم ڕاپەرینەی‬ ‫گ���ەالن چ��ەن��دە ت��وان��ی ب��ەخ��ت��ەوەری بۆ‬ ‫ك��ۆم��ەاڵن��ی خەڵكی رۆژه���ەاڵت���ی ناوین‬ ‫دەستەبەر بكات؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬كاتێك باس لە شۆرش و راپەرینی‬ ‫گەالن دەكەین هەمیشە شۆرش ئەوەیە كە یان‬ ‫لە خراپەوە بۆ باشتر دەچێت یان لە باشەوە بۆ‬ ‫باشتر دەچێت و ئومێد دەكەین هەموو شۆرشی‬ ‫دونیا لەم پێناوەدا بوبێت‪ .‬ئەم شۆرشانەی‬ ‫دوایی كە لە ناوچەكەدا سەریان هەڵدا لە دژی‬ ‫ستەمكاران و زاڵمان راپەرینێكی دروستكرد‬ ‫بەتایبەتی لە رۆژهەاڵتی ناوین‪ .‬ئەمانەش هیچیان‬ ‫لە شۆرشی رێنسانسی (‪ )1789‬فەرەنسا كەمتر‬ ‫نییە كە شۆرشێك بوو دژبە تۆتالێتارێتی ستەم‬ ‫و زۆری ئەوكاتە‪ .‬ئێمە ئەمە زۆر بە كارێكی‬ ‫ئیجابی دەزانین لە روی واقعی و كۆمەاڵیەتیەوە‬ ‫و بۆ ژیانی سیاسی كۆمەڵگاكانیش بەشتێكی‬ ‫زەروری دەبینین و بەئەرك و رۆڵی كاراكتەرە‬ ‫كاریگەرەكانی كۆمەڵگەی دەبینین لەهەرسەردەم‬ ‫و زەمانێكدا هەلسن بەشۆرش و نوێكردنەوەی‬ ‫ئەو مۆدێلە سیاسیانەی كەوا دواج��ار مودێلی‬ ‫سیاسی ك��ردەی ئینسانەكانە كەهەر نیوە‬ ‫سەدەیەك لە واقعێكەوە بۆ واقعێكی تر كە‬ ‫پێویستە گۆرانكاریەكی بە سەردابێت و بەتایبەت‬

‫ئەم سیستەمەی كە لە دوای روخانی خیالفەتی‬ ‫ئیسالمیەوە بەسەر جیهانی ئیسالمیدا هاتوە و‬ ‫ئەو ناوچە عەرەبنشینەكان و كوردنشینەكان و‬ ‫حەتا ئێرانیش(رۆژهەاڵتی ناوین)‪ .‬دەتوانین بلێین‬ ‫بەشێوازێكی ناتەندروست سیستەمی هەڵچنرا‬ ‫بوو سەرەتا بەشێوازی مەلەكیەت و دوایش‬ ‫بەشێوازیكی عەلمانیەت كە حاكم بووە لەناو‬ ‫چەكەدا و دەتوانم بلیم زولم و ستەم و داگیركاری‬ ‫بەرهەمهیناوە یان شۆرشی (نەتەوایەتی) لە‬ ‫ناوچەكەدا زیاد لەحەدی خۆی سنوری بەزاندبوو‪.‬‬ ‫نمونە (عەرەبەكان) كە هەموو عەرەبایەتیەكەیان‬ ‫خستە پێش هەموو شتیكەوە و تەنانەت لەو‬ ‫پێناوەدا هەموو شتێكیان قوربان دەكرد هەتا‬ ‫ئ��ەوەی كە عروبیەتی خۆیان بەسەرخەڵكیدا‬ ‫بچەسپێنن‪ .‬توركەكان‪ ،‬ئەوانیش بەهەمان شێوە‬ ‫شۆرشەكەیان بۆ بە تورككردن بوو كە تەنانەت‬ ‫بەرەنگێك توركچێتییان خستبوە پێش بەها‬ ‫ئەخالقی و ئینسانی و تەنانەت دینەكەشیان‪.‬‬ ‫هەمووی ئەمانە زیادەرۆی بوو كردیان هەرچەندە‬ ‫ئێمە باوەرمان بەشۆرشی نەتەوایەتی هەیە‬ ‫و هەرنەتەوەیەك سەربەخۆیی و ئازادی خۆی‬ ‫هەبیت‪ ،‬بەاڵم نەك لەسەر حسابی ئاسایشی‬ ‫گەالنی تر و بەتااڵنبردنی سەروماڵی خەڵكی‪.‬‬ ‫ه��ەروەك چۆن كاتی خۆی ئەڵمانیای نازی و‬ ‫ئیتاڵیەكان واڵتی بەڵقا و ئەمەریكای التین و‬ ‫ئاسیایان بەمشێوەیە و خێروبێری ئەم واڵتانانەیان‬ ‫برد بەناوی شۆرشی نەتەوایەتی لێرەدا ئێمە‬ ‫لەگەاڵ ئەوەدا نین‪ ،‬بۆیە ئەم شۆرشانە فۆرماتێك‬ ‫ی��ان ش��ێ��وەی��ەك لەشێوەكان گۆرانكاریەك‬ ‫بەسەر سیستەمی ئەو واڵت��ان��ەدا دێنێت ئەو‬ ‫دیموكراسیەتەی كە شێوەیەكی شكڵی بوو كە‬ ‫بە جۆرێك گاڵتەكردن بوو بەئەقڵیەت و بەبەها‬ ‫پیرۆزیەكان‪ ،‬ئێستا ئەو شۆرشانە گۆرانكاریەكیان‬ ‫بەسەرداهاتووە و هەندیك لەو واڵتانە خەریكە‬ ‫بەرەو باشی دەچن و هەموو شۆرشەكانی ئەم‬ ‫ناوچەیە بەرز دەنرخێنین و بەكارێكی رەوای‬ ‫دەزانین و بەتایبەتیش لەناو كوردا‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ئایا ئێوە شۆڕشی گەلەكەمان‬ ‫ل����ە رۆژئ����������اوای ك����وردس����ت����ان چ���ۆن‬ ‫هەڵدەسەنێگێنن؟ ل��ەرووی ئایینیەوە‪،‬‬ ‫ه��اوك��اری��ك��ردن و پشتگیریكردنی ئەم‬ ‫شۆڕشە چەندە پێویستە؟ بەتایبەت‬ ‫لەروانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسالمەوە؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬وەكو باسمان لێكرد شۆرشی گەلی‬ ‫ئێمە وەك چەوساوەترین گەل و رەنگە ئێمە‬


‫چاوپێكەوتن‬

‫‪22‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫لە فەلەستینیەكانیش چەوساوەتر بین‪ ،‬چونكە‬ ‫فەلەستینیەكان بیست و دوو دەوڵەتی عەرەبیان‬ ‫هەیە كە بۆ هەرشوێنێك برۆن عەرەبەكان باوەشیان‬ ‫بۆ دەگرنەوە و بۆ هەرواڵتێكی عەرەبی برۆن رێز و‬ ‫مافیان هەیە وەك فەلەستینیەك‪ ،‬بەاڵم ئێمە كە‬ ‫كوردین و دەتوانم بلیم لەسەرەتای ئیسالمیشەوە‬ ‫باوەرمان هەبووە و چەندین سەركردەی وەك‬ ‫سەالحەدینی ئەویوبیمان پێشكەش بە ئیسالم‬ ‫كردوە و ئەمەش سەرەرای ئەوەی بە هەزاران‬ ‫ش��ۆرش و س��ەرك��ردەی گ��ەورەم��ان پێشكەشی‬ ‫ئیسالم كردوە‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە لەوكاتەشەوە‬ ‫تاكو ئێستا خاوەن دەوڵ��ەت و كیانی خۆمان‬ ‫نین و تەنانەت خ��اوەن یەك دەوڵەتیش نین‬ ‫كە ببێتە پاڵپشتێك بۆ براكوردەكانمان كاتێك‬ ‫لێماندەشێوێت‪ .‬ئێستا ئێمە كە لە هەرێمێكی‬ ‫كوردستانین‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە ناتوانین مەئوا بین‬ ‫بۆ برا رۆژهەاڵتیەكانمان و برا رۆژئاوایەكانمان بۆ‬ ‫برا باكوریەكانمان ئەمانەش لەژێر فشاری واڵتانی‬ ‫دراوسێدا و سیاسیەكانی ئەم هەرێمەش ناتوانن‬ ‫وەك پێویست خزمەتی براكانمان بكەن‪ ،‬بەڵكو‬ ‫زۆرجاریش ئێمە دەبین بە ئەجیندا بۆ ستەمكردنی‬ ‫برا كوردەكانمان وەك ئەزموونی مێژویمان هەیە‬ ‫وەك بەسەدان جار بە پشتگیری سیاسیەكانی‬ ‫ئەم هەرێمە بە تۆپ و چەكی قورس و تەیارە‬ ‫دراوە لە پارتی (كرێكارانی كوردستان)پەكەكە‪،‬‬ ‫لە قەندیل و ناوچەكانی تردا یان دراوە لە حیزبی‬ ‫دیموكراتی كوردستان ئێران لە ناو ئەم هەرێمەدا‪.‬‬ ‫بۆیە ئێمە نەك هەرنەمانتوانی نیشتمانێكمان‬ ‫هەبیت كە هەری كەم سەربەخۆییەكی جوزئیشی‬ ‫تیابێت بۆ براكانمان و هەندێك جار براكانمان‬ ‫لەژێر دەستی ئێمەدا چەوساونەتەوە‪ .‬بەهەر حاڵ‬ ‫ئێمە لە فەلەستینیەكان لەپێشترین بۆ ئەوەی‬ ‫دەوڵەتمان هەبێت كیانمان هەبێت‪ .‬بۆیە شۆرشی‬ ‫گەالنی ئێمە یان یارمەتیدانی شۆرشی گەلەكەمان‬ ‫بۆ دروستكردنی ئایندەیەك یان بۆ دروستكردنی‬ ‫خاكێكی سەربەخۆ و بۆ دەوڵەتێكی سەربەخۆ‬ ‫كە ژیان و ئاسایش و كەرامەتی تاكی كورد لە‬ ‫دەوڵەت و لە خاك و مەملەكەتی خۆیدا هەبیت‬ ‫و خاوەن هەموو شتێكی خۆی بێت و بتوانیت‬ ‫مامەڵەی پێوە بكات بۆ بەرژەوەندی گەلەكەی‬ ‫خ��ۆی و دوژم��ن��ان نەیبەن و خۆشی بكەنە‬ ‫پاسەوانی دزی و تااڵنی ماڵەكەی خۆی‪ .‬جا ئێمە‬ ‫لە هەموو گەلێك پێشترین كە یارمەتیش بدرین‬ ‫ئەگەر لەدەرەوەش بێت یان خۆمان لەناوخۆماندا‬ ‫بەسەرجەم توێژ و كەسایەتیەكان و مامۆستایانی‬ ‫ئاینی و مامۆستایانی زانكۆ و چینی خوێندەوار‬ ‫و چینی كرێكار وجوتیار هەموومان یەكریزیمان‬ ‫هەبیت بەبێ هیچ جیاوازیەكی فكری و ئایدیۆلۆژی‬ ‫بخوێنینەوە بۆیە بەرژەوەندیە نشتمانیەكەمان‬ ‫بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندیەكانی ترەوە لەو‬ ‫روەوە تا ئێمە دەوڵەتێك و كیانێكمان نەبیت‬ ‫تەنانەت منێك وەك مامۆستایەكی ئاینی ناتوانم‬ ‫مومارەسەی ئاینی بكەم من تا دەوڵەتێكم نەبێت‬ ‫لە كوێدا بانگەشەی ئیسالمیەت بكەم تاكەی لە‬ ‫كەمپ و ژێر خێمەدا بژین تاكەی وەك قەرەچ‬

‫هەر رۆژ لە واڵتێك و شوێنێكدا بم و تاكەی‬ ‫لە واڵتی دراوسێدا تیكەیەك نانم باتێو تفێكیشم‬ ‫تێكات‪ .‬بۆیە ئێمەی كورد لە هەموو میللەتێكی‬ ‫تر لەپێشترین و مەزڵومترین وەك ئینسان و‬ ‫مەزڵومین وەك زمان وەك كوردبونمان‪ .‬بۆیە‬ ‫پێویستە دەوڵەت و كیانی خۆمانمان هەبیت و‬ ‫هەركەسێكیش هاوكاری بۆ ئێمە بەرەوا نەبینێت‬ ‫وەك ئەوە وایە زوڵم و ستەمی لە ئینسانیەت‬ ‫كردبێت‪ ،‬بەاڵم ئەوەی جێگای داخە هەركەسێك‬ ‫بۆ خۆی نەبوو ئیتر بۆ خەڵكی تر چۆن دەبێت‪.‬‬ ‫ئێمە خۆمان بۆ خۆمانین ئیتر چاوەرێی چیتر‬ ‫لە خەڵك بكەین‪ ،‬واتە ئێمە خۆمان بۆ خۆمان‬ ‫ئاواین‪ ،‬ه��ەروەك بێكەسی شاعیر لە دێرێكدا‬ ‫دەڵێت(میلەتێكی خۆخۆرین)‪ ،‬بەهەرحاڵ لە‬ ‫روانگە ئیسالمیەكەشیەوە ئەوەندەی كە لە دین‬ ‫تێگەشتبم خوای گ��ەورە منی بە كورد خەلق‬ ‫كرد كەواتە منیش ئایەتێكم لە ئایەتی خوا كە‬ ‫واشبێت بۆچی بۆ فارس و تورك و عەرەب و‬ ‫عەجەم بۆی هەیە دەوڵەتی هەبێت‪ ،‬بۆچی بۆ‬ ‫من نەبێت‪ .‬منیش ئینسانم خوا خەڵقی كردوم و‬ ‫مافی خۆشمە دەوڵەتی خۆمم هەبێت و واجبیشە‬ ‫لەسەر برا ئینسانیەكانیشم كە یارمەتیم بدەن‬ ‫كە ببمە خاوەن كیان و دەوڵەتی خۆم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫من لەژێر سەرزەمینێكدام كە ژێرەكەی سامانی‬ ‫تێدایە و سەرەكەی فەقیری تێدایە‪ .‬لە راستیدا‬ ‫ئ��ەوەن��دەی دوژم��ن ئیسفادەی سەرزەمین و‬ ‫ژێرزەمینی ئەم واڵتەم نەكردووە‪ ،‬بۆیە بەڵێ‬ ‫لەروانگەی ئیسالمەوە و هەموو كتێبە ئاسمانی‬ ‫و زەمینیەكان ئەمە مافێكی رەوای خۆمە و‬ ‫پێویستە هەمبێت ئەگەرچی ئەمڕۆ نەشمبێت‬ ‫پێویستە سبەێ هەمبێت ئەگەر قوربانیەكەشی‬ ‫هەرچیەك بێت‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬لەم ماوەیەدا بەدەیان گەنج‬ ‫ل��ەب��اش��وری ك��وردس��ت��ان��ەوە ل��ەژێ��ر ن��اوی‬ ‫گوایا"جیهاد"‪ ،‬رەوانەی رۆژئاوای كوردستان‬ ‫كراون و لەوێدا لەبەرەكانی شەڕدا لەدژی‬ ‫گەلەكەیان شەڕ دەكەن‪ ،‬ئایا ئەمە چەندە‬ ‫شەرعییە؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬سەرەتا ئەگەر ئەم گەنجانە بۆ دژایەتی‬ ‫حكومەتی سوریا بچن پیشەكەیان رەوایە‪ .‬واتا‬ ‫حكومەتی (بەشارئەسەد)؟ بەڵێ مەبەستم‬ ‫حكومەتی بەشار ئەسەدە‪ .‬لە دژی بەشار ئەسەد‬ ‫ئەگەر بۆ دژایەتی ئەمە بچن لەژێر هەر فكرێكدا بێت‬ ‫بەالی منەوە شەرعیە بۆ دوژمنایەتی حكومەتی‬ ‫ئەسەد‪ .‬هەرچی خوێنڕشتن و كوشتارگەیە لە‬ ‫ئەسەدا چڕبوەتەوە‪ .‬یانێ رەنگە ئەگەر بەشار‬ ‫نەمێنێت عەدالەتی لەروانگەی كوشتارگە و‬ ‫داگیركاری گۆرانكاری بەسەردادێت‪ .‬رەنگە‬ ‫هەندێك لە برا كوردەكانیشمان بەپێچەوانەی‬ ‫منەوە بیربكاتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەمە بروای منە وەك‬ ‫كەسایەتیەكی ئاینی‪ .‬هەموو جەبهەكان لە ناو‬ ‫سوریادا كۆبونەتەوە تەنیا بەشار نیە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫چەند پاشكۆیەك هەیە نمونە رەوشی سونیەكانی‬ ‫لیبیا دەگۆرێت كە حیزبولله موسەیتەرە بەسەریدا‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫و ئێران تەداخولی مەدی شیعە بۆ یەمەن مەدی‬ ‫شیعە بۆ ئێراق بۆ مالیكی كە چیدەكەن بە‬ ‫سونیەكان شیعەكانی بەحرین كەچی نەخشە و‬ ‫پالنێكیان هەیە یان شێعە لە ئیستای میسردا‬ ‫بۆ یەمن دەڵێم شەڕەكە شەرێكی ئاسایی یان‬ ‫تەنیا بەالیەنێكدا نیە‪ .‬لێرەشەوە ئامۆژگاریم بۆ‬ ‫برا موسوڵمانەكانم ئەوەیە كە شەڕەكە بەگەورەتر‬ ‫ببین لەوەی كەوابزانن تەنیا شەڕە لە دژی ئەسەد‬ ‫تەنانەت پارتی یەكیتی دیموكراتێك"پەیەدە" و‬ ‫هەموو هێزەكانی تریش دەبیت بزانن ئیستاكە‬ ‫جەنگی ئەمەریكا و ئێران لە سوریادا چڕبۆتەوە‬ ‫بۆیە با برا موسولمانەكانمان باش بیربكەنەوە‬ ‫لە ناردنیان‪ ،‬چونكە كێشە گەورەترە لەوەی كە‬ ‫وابیربكەیتەوە و بڵێت تەنیا سوریایە و بەس‬ ‫بۆیە منیكی ئیسالمی یان بەرە ئیسالمیەكان و‬ ‫چەپەكان لەسوریادا رەنگە بەرەنگێك ئێمەش‬ ‫رەم��زی بین تەنیا بەكارمان دێنن بۆیە دوای‬ ‫كۆتاهاتنی جەنگەكە ه��ەر ئ��ەوان شتێكیان‬ ‫بەردەكەوێت‪ .‬كورد تۆچیت بەرەكەوێت‪ ،‬عەرەب‬ ‫تۆچیت بەرەكەوێت و سوننە تۆچیت بەرەكەویت‬ ‫بۆیە رەنگە دوایی هەرئەوان ئەم تەقسیماتەش‬ ‫بكەن‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ئایا ئەوكەسانەی كە خوازیاری‬ ‫جیهادی راستین دژی زۆلم و داگیركەری‬ ‫واڵتێكی تر شیاوتر نیە جگە لەرۆژئاوای‬ ‫ك��وردس��ت��ان ك��ەزی��ات��ر ل��ەس��ەدەی��ەك��ە‬ ‫ب��ەدەس زاڵ��م و داگ��ی��رەوە دەناڵێنێ لە‬ ‫كاتێكدا ئێمەی كورد لەفەلەستینیەكان‬ ‫چەوساوەترین؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬لێرەدا دەمەوێت جەخت لەسەر شتێك‬ ‫بكەمەوە گەنجێك موسوڵمانە خۆی بە خوا‬ ‫فرۆشتوە دەچێت بۆ سوریا و لەوێ دەكوژرێت‬ ‫ئەم گەنجە دەكوژرێت لەهەر جێگەیەكدا بكوژرێت‬ ‫خ��وای گ��ەورە ئەجری ونناكات‪ ،‬چونكە لە‬ ‫ئیسالمدا ئیخالس زۆر گرنگە‪ ،‬بەاڵم منێك وەك‬ ‫كەسایەتیەكی ئاینی لە جێگەیەكی گەرم و نەرمدا‬ ‫دانیشتوم و دەزانم ئەمە هەڵەیە راستە گەنجێك‬ ‫ئخالسی هەیە بۆ خوا بەاڵم من دەزان��م ئەمە‬ ‫گەمەیەكی زۆر گەورەترە؛ چونكە دەسكەوتێكی‬ ‫وای تیانیە بۆ موسوڵمان و ئیسالمیەكان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەبەر بەرژەوەندی شەخسی خۆم ئەم گەنجانە‬ ‫شەپۆل شەپۆل رێدەكەمە سوریا و دەیاندەم‬ ‫بەكوشت ئەمە خوای گەورە من دەگرێت‪ .‬سبەی‬ ‫لەرۆژی قیامەت بەمن دەلێن ئەی عەبدەكەم تۆ‬ ‫ئەقلت هەبوو و فكرت بوو ئاگات لە سیاسەت بوو‬ ‫بۆچی ئەم گەنجانەت پەڵكێشی بەرەو كوشتنت‬ ‫كردن كە سودی نە بە دین و نەش بە ئیسالم‬ ‫گەیاند‪ ،‬چونكە كوشتن ئامانج نییە لە ئیسالمدا‪.‬‬ ‫جیهاد لە ئیسالمدا ب��ەوات��ای دروستكردنی‬ ‫زەمینەیەكی ئەمن و ئارامە بۆ خەڵكی فەراهەم‬ ‫بێنی‪ ،‬بەاڵم كاتێك تەقە بێت و تۆش بڵێیت وەاڵ‬ ‫جیهادە ئەمە هەڵەیە‪ ،‬چونكە جیهاد لەخودی‬ ‫خۆیدا ئامانج نییە‪ ،‬جیهاد وەسیلەیەكە كە‬ ‫دەبیت خزمەتێك بكەیت و كاتێك تۆ خوێنی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫خۆت دەرێژیت دەبێت خوێنی تۆ پەرێزی دیار‬ ‫بێت‪ ،‬ئەمە تەنها بۆ موجاهیدێكی عەرەب نییە؛‬ ‫بەڵكو بۆ كوردێكیش وایە واتە دەبێت لە بەارنبەر‬ ‫خوێنی تۆدا دەسكەوتێكیش هەبێت‪ ،‬بۆیە ئەم‬ ‫گەنجە دەبێت ئەم دوو شتە لەیەك جیابكاتەوە‪،‬‬ ‫كەوا بێت هەر گەریالیەكی پارتی كرێكارانی‬ ‫كوردستان"پەكەكە"‪ ،‬ئامانجی نیشتمانەكەیەتی‬ ‫و لەپێناو ئ���ازادی نیشتمانەكەیدایە‪ .‬هەر‬ ‫ئیسالمیەكیش ئامانجەكەی بەهشتە و لەپێناو‬ ‫بەهەشتدا گرنگ نییە ماڵ و سامانی دنیا‪ .‬واتە‬ ‫ئەگەر ئایندە لەسەر عەرزی شام قورئان تەتبیق‬ ‫كەن منیش دەچم لە پێناوی بەرزراگرتنی خۆدا‬ ‫دەمرم؛ بەاڵم ئایا ئەم گەنجە دێت بەسادەیی خۆی‬ ‫دێت و منیش لەوێ كۆمەلێك شتی ژێربەژێرم‬ ‫هەیە لە گەاڵ دەوڵتی سعودیە و لەگەاڵ دەوڵەتی‬ ‫توركیا و فاڵن و فیسار و ئەمانەش هەمووی‬ ‫بۆ بەرژەوەندی شەخسی و دەسەاڵتخوازی و‬ ‫دەسكەوتی سیاسی خۆم ئیستخاللی سۆز و‬ ‫عاتیفە و حەماسەت و دڵگەرمی ئەم گەنجە‬ ‫دەكەم كە هەیەتی بەرانبەر دینەكەی و بەكاری‬ ‫دێنم یان بۆ كەسێكی پەكەكەیی یان بۆ هەر‬ ‫كەسێكی تر كاتێك كە بەگەنجێك دەوترێت‬ ‫تۆ لەپێناو نیشتمانەكەتدا بجەنگێ و بمریت‬ ‫شەهیدیت ئەم گەنجەش لە پێناویدا بجەنگێت و‬ ‫شەهید ببێت بێبەش نابیت لەرەحمی خوا‪ .‬خوا‬ ‫خاوەن دوو سیفەتی جوانە (رحمان و رحیم)‬ ‫چۆن دەكرێت من هەستم تۆ بدەم بەكوشت و‬ ‫بلێم ئەمە شەهیدە و جیهادە لە والشەوە لەم دنیا‬ ‫و لەو دنیاش ببیت‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ئایا ئەوكیانە ئیسالمیانەی‬ ‫كە بە برا ناوتهێنان رۆڵی ئەوان نیە لە‬ ‫هۆشیاركردنەوەی گەنجانی كورد؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬بەڵێ‪ .‬بەاڵم لیرەدا دەمەوێت بلێم كە‬ ‫من وەك لە فتواكەشمدا وتم هەر كەس بچێت‬ ‫لە دژی ئەسەد لە سوریا بجەنگێت جیهادە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەمەرجێك گەنجێكی كورد دەچێتە سوریا‬ ‫نەچێتە ناو بەرەیەك لەو بەرانەی كە دژ بە‬ ‫پەیەدە كە كوردن شەڕ بكەن‪ .‬ئەگەر پەیەدە‬ ‫لە ناوچە كوردیەكاندا بۆ ئاسایش و ئەمنیەتی‬ ‫ك���وردان و خاكەكەی بجەنگێت م��ن لەگەل‬ ‫ئەوەدام ئەوە بەرژەوەندیەكە بۆ پاراستنی ناوچە‬ ‫كوردیەكان‪ .‬مادام پەیەدە یان هەر حیزبێكی تر‬ ‫بەیارمەتی پەیەدە توانیبێتیان خۆیان لەم ئاگر‬ ‫و گڕوكینە بپارێزن ئەم پەیوەندیە تا ئەو شوێنە‬ ‫بەشەرعی دەزانم كە لە بەرژەوەندی میللەتی‬ ‫كوردابیت‪ .‬ئێمە ئەگەر هەڵەیەك لە نێوان كورد و‬ ‫ئەسەدا هەبیت نەیخەینە تاوانی پەیەدە؛ چونكە‬ ‫حیزبی كوردی تریش هەیە‪ .‬رۆژئاوای كوردستان‬ ‫كە دەیان ساڵە لە ژێر ستەم و داگیركاریدایە‬ ‫و بێناسنامەشن ئێستا كە بوتە جێگایەك بۆ‬ ‫حەسانەوەی كوردان ئەمن و ئارامیەك و تازەكیش‬ ‫دامەزراندنی خودموختاریەك و تەمەناش دەكەین‬ ‫دەولەتێكی بچوك یان هەرێمێكی فیدراڵ بتوانن‬ ‫لەسەرەتاوە دابمەزرێنن‪ ،‬چونكە من زۆر گەشبینم‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫لە ئایندەیەكی نزیكدا بەشار ئەسەد بروخێ و‬ ‫كوردیش انشاالله ئەو ناوچانەی ك��ەوا لەژێر‬ ‫دەستیایەتی با هەمیشە بیپارێزێت هەروەك چۆن‬ ‫ئێمە لەباشوردا پاراستمان هەرچەندە بەداخەوە‬ ‫دەكرا زیاتریش بیپارێزین‪ .‬بەهەرحاڵ تەمەناش‬ ‫دەكەم ئەو براكوردانەی لێرەوە دەچنە سوریاش‬ ‫لولەی تفەنگەكانیان نەكەنە برا كوردەكانیان‬ ‫و داواك���ارم لە پارتەسیاسیەكانی رۆژئ��اواش‬ ‫بەشداری و پشتگیری شەڕ و ئاژاوەكانی داعش‬ ‫و بەرەی نوسرە نەبن یانێ وەك حیزبۆاڵ نەبنە‬ ‫ئەجیندای سوریا وەك چۆن ئیستا گلەیمان هەیە‬ ‫لەو پارتانە و دەڵێن بۆچی بونەتە ئەجیندای‬ ‫توركیا و ئێران و فاڵن بۆ ئەوەی سبەێ ئەم‬ ‫رەخنانەش لەوان نەگرین‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ئایا رۆڵ و ئەركی حكومەتی‬ ‫ه��ەرێ��م��ی ك��وردس��ت��ان ل��ەم��ەڕ شۆڕشی‬ ‫رۆژئ��اوای كوردستان چییە؟ ماوەیەكی‬ ‫زۆرە پ��ارت��ی دی��م��وك��رات��ی ك��وردس��ت��ان‬ ‫بەناوی حكومەتی هەرێمەوە‪ ،‬ئابلۆقەی‬ ‫ئابوری و سیاسی خستۆتە سەر رۆژئاوای‬ ‫كوردستان و ناهێڵێت هیچ هاوكاریەك‬ ‫بگاتە گەلەكەمان لەرۆژئاوای كوردستان‬ ‫و ناشێڵێت هیچ كەسێك هاوتۆچووی‬ ‫ن��ێ��وان ب��اش��ور ـ رۆژئ�����اوای ك��وردس��ت��ان‬ ‫ب��ك��ات‪ ،‬ت��ەن��ان��ەت رێ��گ��ری ل��ە ساڵح‬ ‫موسلێم ه��اوس��ەرۆك��ی پارتی یەكێتی‬ ‫دیموكراتی"پەیەدە"شیان كرد‪ ،‬ئایا ئەمە‬ ‫لەرووی شەرعییەوە چەندە راستە كە تۆ‬ ‫بەشێكی نیشتمانەكەی خۆت بخەیتە ژێر‬ ‫ئابلۆقەیەكی بەمشێوەیە؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬بەڵێ ه��ەرەك��و وتمان ئێستا ئێمە‬ ‫هەرێمێكمان هەیە كە نیمچە سەربەخۆیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئ��ەوەی زۆر جێگای داخ��ە ئەوەیە كە نیمچە‬ ‫سەربەخۆكەی ئێمە مالحەزەی زۆری لەسەرە‬ ‫بۆیە دەتوانم بلێم هەرێمی كوردستان یان باشوری‬ ‫كوردستان دابەش دەكرێت بەسەر دوو بەشدا‬ ‫یان دوو ئیدارە‪ ،‬بەڵكو دەبێت گەورەتر سەیری‬ ‫بكەین بەگشتی ناوچەكە دابەشی دوو جەمسەرە‬ ‫جەمسەرێكیان (سوننە) و جەمسەرەكەی تریان‬ ‫(شێعە)یە‪ .‬یانێ مەوزوعەكان لەوە گەورەترە‬ ‫ئێمە سەیری دەكەین‪ ،‬مەركەزی شێعە بریتیە لە‬ ‫ئێران‪ ،‬مالیكی شیعەكانی عێراق و لە روسیا و‬ ‫سین و بەشارئەسەد حیزبۆ ‌ێ و لە كوردستانیشدا‬ ‫یەكێتی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)كەوتۆتە‬ ‫ئەو بەشەوە بمانەوێ و نەمانەوێت بزوتنەوەی‬ ‫گۆرانیش كەوتۆتە ناویەوە‪ .‬یەكێتی لە ناوچەكەدا‬ ‫قیادەی مەركەزی شێعە دەكات‪.‬‬ ‫مەركەزی سوننەش لە واڵتە عەرەبیە سوننەكان‬ ‫ئەمەریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و واڵتانی‬ ‫ئ��ەۆروپ��ا زۆری��ن��ەی��ان و توركیاش و پارتی‬ ‫دیموكراتی كوردستان و حیزبە ئیسالمیەكانی‬ ‫هەرێمی كوردستانیش ئەمانیش كەوتونەتە‬ ‫مەركەزی سوننەوە واتە دو مەركەز دژ بەیەك‪.‬‬ ‫كاتێك پارتی قیادەی ئەم مەركەزە دەكات‬

‫‪ 23‬چاوپێكەوتن‬

‫هەر كەس بچێت لە دژی‬ ‫ئەسەد لە سوریا بجەنگێت‬ ‫جیهادە‪ ،‬بەاڵم بەمەرجێك‬ ‫گەنجێكی كورد دەچێتە‬ ‫سوریا نەچێتە ناو‬ ‫بەرەیەك لەو بەرانەی كە‬ ‫دژ بە پەیەدە كە كوردن‬ ‫شەڕ بكەن‬ ‫‪..........‬‬ ‫نایشارمەوەمامۆستایانی‬ ‫ئاینی و زانایانی ئاینی‬ ‫ئەمانیش دابەش بون‬ ‫بەسەر ئەو دوجەمسەرەدا‬ ‫ئەوەی دەكەوێتە زۆنگی‬ ‫سەوزەوە ئەوەشی‬ ‫دەكەوێتە زۆنگی زەردەوە‪.‬‬ ‫بەراستیسیاسەت‬ ‫تەئسیری لەسەر ئەوانیش‬ ‫داناوە‬ ‫‪..........‬‬ ‫ئەگەر ئێمە بڵێين وەاڵ‬ ‫سیاسەتی یەكێتی و‬ ‫گۆڕانسیاسەتێكی‬ ‫باشە بۆ پشتیوانی‬ ‫رۆژئاوا نەخێر ئەوانیش‬ ‫لەناوجەمسەرەكەدان؛‬ ‫چونكە ر ە بتی بەالیەنە‬ ‫شێعەكەیەوە هەیە و‬ ‫شتێكیچاوەڕوانكراوە‬ ‫لە پارتی دەستێوەردانی‬ ‫هەبێت لە جەمسەری‬ ‫شێعەیسوریادا‬ ‫‪..........‬‬ ‫دەبێت چۆن خەڵك بیر‬ ‫لە دەسەاڵت دەكاتەوە‬ ‫مامۆستایئاینیشوابیر‬ ‫بكاتەوە‪ ،‬نەك ئەوەی‬ ‫دەسەاڵت چۆن بیربكاتەوە‬ ‫ئەمیشبەهەمانشێوە‬


‫چاوپێكەوتن ‪24‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫پارتی سیاسەتی لە گەڵ توركیادایە كە وابێت‬ ‫هەرێمی كوردستان دابەشبونێكی ناتەندروستی‬ ‫هەیە بەداخەوە بۆتە بەشێك لەشەڕەكە‪ .‬یانێ‬ ‫ئەگەر ئێمە بڵێن وەاڵ سیاسەتی یەكێتی و‬ ‫گۆڕان سیاسەتێكی باشە بۆ پشتیوانی رۆژئاوا‬ ‫نەخێر ئەوانیش لەناو جەمسەرەكەدان؛ چونكە‬ ‫ربتی بەالیەنە شێعەكەیەوە هەیە و شتێكی‬ ‫چاوەڕوانكراوە لە پارتی دەستێوەردانی هەبێت‬ ‫لە جەمسەری شێعەی سوریادا‪ .‬لەالیەكی ترەوە‬ ‫ئێران ئێستا پشتگیری شۆڕشی پەیەدە دەكات‬ ‫و هەمانكات شەڕیش لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی‬ ‫كوردستان پەژاكدا دەكات‪ ،‬بەاڵم وا پێویست بوو‬ ‫ئێمە بێالیەن بوینایە و بەرژەوەندی براكوردەكانی‬ ‫رۆژئاوامان لەبەر چاوبگرتایە نەك بوینایە بە‬ ‫بەشێك لەو گەمە سیاسیە و ئێستاش یەكێتی‬ ‫و گ��ۆڕان و ئیسالمیەكانیش لە بەرانبەر ماف‬ ‫و ئازادیەكانی گەلەكەمان نین لە رۆژئ��اوای‬ ‫كوردستان‪ ،‬و سیاسەتی پارتیش كە ئەمری‬ ‫واقعە بەرانبەر بە پەیەدە بۆیە تەمەنا دەكەین‬ ‫كە گۆرانكاریەك لەو سیاسەتەی پارتی ببێت‪،‬‬ ‫بەڵێ دەبوو یان پێویست بوو هەم حكومەتی‬ ‫هەرێم و هەم باشوریش زۆر لەمانە زیاتر بەدەم‬ ‫كوردانی رۆژئاوادابوینایە كە ل��ەوەی ئێستاكە‬ ‫هەمانە‪ ،‬نەك ئەوەی كە دەبینین ئێستا حەسار‬ ‫دەكەوێتە سەر رۆژئ��اوای كوردستان مەسەلەن‬ ‫سیاسەتی پ��ەرت��ەوازەك��ردن پ��ەی��رەو دەكرێت‬ ‫لەبەرانبەر برا كوردەكانی رۆژئ��اوا یان حیزبی‬ ‫كارتۆنی دروستدەكرێ و رێدەكرێنە ئەوێ و لە وی‬ ‫كیشەی پێ دروستدەكرێت‪ .‬ئێمە لەگەڵ ئەوەداین‬ ‫چۆن پەیەدە تاكرەوی نەكات لە گەڵ ئەوشدا‬ ‫نیگەرانین لەو سیاسەتەی كە ئەمڕۆ پارتی‬ ‫پەیرەوی دەكات جا ئایا واقع پەیرەوی كردوە‬ ‫بەسەریدا یان خۆبەخشانەیە بۆ ئەوپەیوەندیانەی‬ ‫هەیەتی لە گەڵ توركیادا‪ .‬بۆیە ئێمە بەكارێكی‬ ‫باش و دروستی نازانین و ئومیدوارین ئەویش‬ ‫سیاسەتێكی موعتەدیل پەیرەو بكات بەرانبەر‬ ‫برا كوردەكانمان و رۆلی ئاشتەوایی نێوان حیزبە‬ ‫سیاسیەكان ببینێت نەك دەستێوەردانی هەبێت‬ ‫بۆ الیەنێك و دژایەتی الیەنێكی تر‪ .‬پێویستە‬ ‫برا كوردەكانمان پێویستیان بەهەر چەشنە‬ ‫یارمەتیەك هەبێت ئێمە یارمەتیان بدەین لە هەر‬ ‫رویەكەوە بێت و تەنانەت ئەمڕۆ كە یەكێتی و‬ ‫گۆرانیش پشتگیری ئەو شۆڕشە دەكەن ئەوانیش‬ ‫وەك پێویست نییە و ئەوەش نییە كە كوردانی‬ ‫رۆژئاوای كوردستان داوای دەكەن بۆیە دەشكرێت‬ ‫پارتی سیاسەتەكانی بەجۆرێك هێورتر بكات‬ ‫لەوەی كە وا بە زەبرو داخستن بێت بەرانبەر‬ ‫كوردانی رۆئاوا‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬لەرووی ئاینی پیرۆزی ئیسالمەوە‬ ‫خ��ۆب��ەرێ��وەب��ردن��ی ه���ەر گ��ەل��ێ��ك چ��ۆن‬ ‫لێكدەدرێتەوە؟ وەك دەزانن لەرۆژئاوای‬ ‫ك���وردس���ت���ان���دا الی���ەن���ە س��ی��اس��ی��ەك��ان‬ ‫خۆبەرێوەبردنی دیموكراتیان راگەیاندووە‬ ‫و دەیانەوێت‪ ،‬خۆیان خۆیان بەرێوە ببەن؟‬

‫ئێوە ئەمە چۆن لێكدەدەنەوە؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬لەراستیدا ئەمە كارێكی پیرۆز و شەرعیە‬ ‫تەنانەت چ كتێبە ئاسمانی و زەمینیەكان چ‬ ‫فەیلەسوف و زانایان ئەمە بەكارێكی پەسەند‬ ‫دەزانین بەتایبەت گەلیكی سەربەخۆ بن و كەس‬ ‫نەتوانێت دەستێوەردانی سیاسی و ئابوری و‬ ‫كۆمەاڵیەتی تێوەردات بتوانن بەزمانی دایك و بە‬ ‫كەلتوری خۆی قسە بكەن و خاوەن ناسنامەیەكی‬ ‫خۆیان بن‪ .‬ئێمە ئەوە بۆ هەموو كەسێك بە مافی‬ ‫خۆی دەزانین‪ ،‬وەك چۆن ئێمە خوای گەورە بەكورد‬ ‫دروستی كردوین ئاواش خاوەن دەوڵەتێكین و‬ ‫مێژوویش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەم ناوچانە هی‬ ‫كوردن و كوردستانین‪ .‬راستە ئێمە مێژوویەكی‬ ‫تاڵمان بەسەردا هاتووە‪ ،‬بەاڵم هەركەس دەزانێت‬ ‫ئێمەی كورد خاوەن كەلتور و زمانی تایبەت بە‬ ‫خۆمانین حەتا ئەگەر ئێمەی كورد بە خواستی‬ ‫خۆمان ئاینێك هەڵبژێرین ئازادین و ناكرێت ئەگەر‬ ‫دەوڵەتێك بوزیش بن‪ ،‬من هەڵبكوتمە سەری و‬ ‫بلێم ئەگەر نەبیتە ئیسالم دەتكوژم‪ ،‬بەاڵم ئەوەی‬ ‫كە جێگای قبوڵ نییە زوڵمە‪ .‬واتە من زوڵم لە‬ ‫تۆ بكەم واڵتی تۆ داگیر بكەم‪ .‬ئێمەش هەروەك‬ ‫عەرەبستان و پاكستان و هیندستان خاوەن مافین‬ ‫و ئێمەش خاوەن كوردستانین و بۆ كەس نییە كە‬ ‫لەژێر هەرپاساوێكدابێت‪ ،‬داگیری بكات‪ .‬بەاڵم لە‬ ‫كاتێكیشدا زوڵمت لێكرا و واڵتت داگیركرا تۆش‬ ‫دەتوانیت خاكەكەت وەربگریتەوە سنورەكەت‬ ‫بەریتەوە جێگای خۆی‪ .‬جا خۆبەرێوبەرێتی كاتی‬ ‫لە هەرپارچەیەكی كوردستاندا بێت هەمووی خاكی‬ ‫خۆمانە و حەقی خۆمانە ئەوەشی داگیریكردویت‬ ‫ئەمڕۆ كە ناتوانین بەاڵم سبەێ دەبێت ئەوانیش‬ ‫لە خاكەكەمان دەرك��ەی��ن و نیشتمانەكەمان‬ ‫وەربگرینەوە و كیان و سەربەخۆی خۆمان‬ ‫رابگەیەنین‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬باشە تۆ باسی ئازادی دینتكرد ئایا‬ ‫رۆڵی كەسایەتی ئیسالمیەكانی باشوری‬ ‫ك��وردس��ت��ان چیە ب��ەران��ب��ەر ب��ە شۆرشی‬ ‫رۆژئاوای كوردستان؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬لەراستیدا نایشارمەوە مامۆستایانی ئاینی‬ ‫و زانایانی ئاینی ئەمانیش دابەش بون بەسەر ئەو‬ ‫دوجەمسەرەدا ئەوەی دەكەوێتە زۆنگی سەوزەوە‬ ‫ئەوەشی دەكەوێتە زۆنگی زەردەوە‪ .‬بەراستی‬ ‫سیاسەت تەئسیری لەسەر ئەوانیش داناوە نمونە‬ ‫مەالیەكی سەر بە پارتی لە تۆری كۆمەاڵیەتی‬ ‫فەیسبۆك نوسیویەتی كوشتنی رۆژنامەنوسان و‬ ‫نوسەر و شاعیر كە وێنەیەكی كاوە و زەردەشت‬ ‫و سۆرانی داناوە شەهید نین‪ ،‬ئەم مەالیە سەربە‬ ‫دەسەاڵتە ئەمانەش بەدەستی دەسەاڵت كوژراون‪،‬‬ ‫رەنگە ئیستا پرسیار لە مەالیەكی پارتی بكەی‬ ‫پارتی چۆن بیر لە پەیەدە دەكاتەوە ئەویش‬ ‫بەهەمان شێوە مەالیەكی یەكێتیش پرسیاری‬ ‫لێبكەی هەربۆخۆی نالێت‪ ،‬بەڵكو وەك یەكێتی‬ ‫بیردەكاتەوە‪ ،‬ئەگەر سبەێ یەكێتی لەگەاڵ‬ ‫پەیەدە نێوانیان تێكبچێت ئەویش خوتبەكەی‬ ‫دەگۆرێت‪ .‬بەندە وەك كەسایەتیەكی سەربەخۆ‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لە هەموو كاتێكدا وتومە ك��ورد ل��ەرۆژئ��اوای‬ ‫كوردستاندا لەسەر حەقن و مافی رەوای خۆیانە‬ ‫و پێویستە موسوڵمانانیش پشتگیریان بكەن و‬ ‫ئێمەی زانایانی ئاینیش داوامان وایە یەكریزی و‬ ‫تەبایی و پاراستنی دەسكەوتەكانی خۆتان بن‬ ‫كە قۆرخ نەكرێت وەك هەرێمی كوردستان و‬ ‫الیەنی بەرانبەر قەتڵوعام بكات و الیەنی تیرۆر و‬ ‫تیرۆرست دەخاتە پاڵی بۆ ئەوەی ئەویش سبەێ‬ ‫داوای حوكومرانی نەكات و نەبێتە دەسەاڵتخواز‪،‬‬ ‫بۆیە نایشارمەوە دەڵێم مامۆستایانی ئاینی‬ ‫بونەتە دووبااڵ و كەمێك لەو مامۆستایانە هەن كە‬ ‫سەربەخۆ بن واتە جیاواز بیردەكەنەوە‪.‬‬ ‫پ��رس��ی��ار‪ /‬ئ��ای��ا ت���ۆ ئ���ەم م��ەالی��ان��ەی‬ ‫ن��اوت لێناون(مەالی دەرب��ار یا سوڵتە)‬ ‫دروستكراوی ئەم سیاسەتەی ئەمڕۆن؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬نەخێر ئەمانە تەنانەت لەسەردەمی‬ ‫خەالفەتی ئیسالمیەكانیشدا كێشەی ئەو خەڵكە‬ ‫رەشوروتە‪ ،‬كێشەیان ئەو مەالیانە بوو كە لە‬ ‫سوڵتەوە نزیكبوون هەموو زوڵم و ستەمێكی‬ ‫سوڵتەیان شەرعاندووە چۆن سوڵتە بیریكردبێتەوە‬ ‫بەرانبەر بە شەعب ئەمیش وابیریكردۆتەوە كە‬ ‫مەفروز وایە شەعب چۆن بیریكردەوە بەرانبەر‬ ‫بە سوڵتە ئەویش وابیر بكاتەوە ئەمە راستیە‬ ‫دەبێت چۆن خەڵك بیر لە دەسەاڵت دەكاتەوە‬ ‫مامۆستای ئاینیش وابیر بكاتەوە‪ ،‬نەك ئەوەی‬ ‫دەسەاڵت چۆن بیربكاتەوە ئەمیش بەهەمانشێوە‪.‬‬ ‫نەك بەچاوی سوڵتەوە سەیری شەعب بكات‪.‬‬ ‫پ��رس��ی��ار‪ /‬ب��ەرێ��ز"ع��ەب��دوڵ�ڵا ئ��ۆج ئ���االن"‪،‬‬ ‫لەبەرامبەر بە هێرش و پەالمارەكانی‬ ‫سەر گەلەكەمان بەتایبەتی لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان پێشنیاری كردوە با لەئامەدی‬ ‫باكوری كوردستان‪ ،‬كۆنفرانسی ئیسالمی‬ ‫دیموكراتیك ببەسترێت‪ ،‬ئ��ێ��وە چۆن‬ ‫دەڕوانن ئەم پێشنیارە و چۆنی دەبینن؟‬ ‫وەاڵم‪ /‬ئەگەرچی لە نزیكەوە ئاگادارنیم‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێشنیارەكەی زۆر مەعقوڵ و جوانە‪ .‬ئەگەر هێز و‬ ‫الیەنە سیاسیەكان و ئاینیەكان بەدەمیوە بچن لەوێ‬ ‫پرس و كێشەی كورد هەڵبسەنگێنن چ لە باكور‪،‬‬ ‫رۆژئ��اوا‪ ،‬رۆژهەاڵت یان باشور بێت و بەتایبەت‬ ‫هەر پێشنیارێك لەالیەن عەبدوڵاڵ ئۆج ئاالنەوە‬ ‫بێت یان ئەگەر كەسێكی تریش بێت پرۆژەیەكی‬ ‫ئاوا جوان بێت بەدەمیەوە بچیت‪ .‬ئێمە زۆر جار‬ ‫لە دیندا دەڵێین ئەگەر مافی خۆتت هەمووی‬ ‫وەرنەگریت ئەوا نیوەیان پێدای مەڵێ نا وەریگرە‬ ‫ئەوەی تۆ ناتوانی سەد لە سەدیش وەرگری حاشا‬ ‫لە پەنجاكەی دیكە مەكە وەریگرە لەم قۆناغەدا‬ ‫زۆریش باشە‪ .‬ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان ڕەنگە‬ ‫لەسەدا پەنجای حەقی خۆمان وەرگرتبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫توانیومانە ئاسۆیەك بەدەربخەین بۆ ئایندەیەكی‬ ‫رۆشنتر و رەنگە ئ��ەم كۆنفرانسەش بكرێتە‬ ‫سەرەتای ئاسۆیەك‪ .‬دیارە بیركردنەوەی عەبدوڵاڵ‬ ‫ئۆج ئاالنیش بەمرەنگە بێت و لە قۆناخێكی تردا‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێ ‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪25‬‬

‫وتار‬

‫پـــارتی شـــەڕ بە یەكـــێتی ئەفـــرۆشێ‬

‫سەردار ستار‬ ‫ماوەیەكە یەكێتی هەندێك هەڵوێستی جیا لە‬ ‫پارتی نیشان ئەدا و هەوڵەدات بەو هەڵوێستانەی‬ ‫بەخۆداچوونەوەیەك بكا و تۆزێك رەنگی یەكێتیە‬ ‫كۆنەكەی پێوە دیار بێ‪ ،‬هەرچەندە تا ئاستێكی‬ ‫زۆر كار لەكار ترازاوە‪ ،‬بەاڵم هیچ شتێكیش مەحاڵ‬ ‫نییە‪ .‬ئەو هەڵوێستانەی یەكێتی تا ئاستێك پارتی‬ ‫بێزار كردوە؛ چونكە پارتی بە حسابی پەیمانی‬ ‫ستراتیژی نێوانیان خۆی پالن كردبوو بۆ ئەمەش‬ ‫بە ئارەزووی خۆی ئەوەی وەك پارتی پێیخۆشبێ‬ ‫یان پێی ناخۆشبێ هەڵوێست و بڕیاری لەبەرامبەر‬ ‫دەرك��ردوە‪ ،‬بەاڵم لەبەر ئەوەی یەكێتی لەگەڵ‬ ‫نەبووە بۆیە كردەوەكانی لە هەڵوێستی حكومەت‬ ‫و سەرۆكی هەرێم بوونەتە هەڵوێست و بڕیاری‬ ‫پارتی‪ ،‬ئەمەش پارتی لە هاوسەنگی سیاسیە‬ ‫كوردستانی و هەرێمیەكان تەنگەتاو كردوە‪.‬‬ ‫یەكێتی سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان چ وەك‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی كاتی رۆژئ��اوا و چ هەڵوێست‬ ‫لەبەرامبەر گروپە چەتەكانی بەناوی بەرەی نەسرە‬ ‫و داعش‪ ،‬هەڵوێستی نەتەوەیی و كوردانە بوون‪ ،‬ئەو‬ ‫جۆرە هەڵوێستانە سااڵنی هەشتاكانی دەهێنایەوە‬ ‫بیری تاكی كورد كە شەڕ و بەرخودانی یەپەگەی‬ ‫بە شەڕی شۆڕشگێری و پێشمەرگانە بەناو كرد‪،‬‬ ‫هەمانكات بەڕێوەبەرایەتی كاتی رۆژئاواشی‬ ‫وەك پێویستیەكی رۆژئاوای كوردستانی دیاری‬ ‫كرد‪ ،‬ئەمەش جارێكیتر یەكێتی الی كۆمەڵگای‬ ‫كوردستان خۆشەویستر كرد‪ .‬پارتی بەپێچەوانە‬ ‫هەموو ئەو هەواڵنەی رۆژئاوا بەچاوی دوژمنایەتی‬ ‫و ناحەزانەی سەیر كرد و هەڵوێستەكانی پارتی‬ ‫زیاتر الی كوردان ناشرینتركرد و بەئاشكرا پارتی‬ ‫بەتەنها مایەوە لە سیاسەتی كوردستانی‪ .‬بێگومان‬ ‫پارتی بۆ تۆڵەكردنەوە لە یەكێتی لە كەمیندا بوو‪،‬‬ ‫چۆن بتوانێ یەكێتی وەك خۆی لێبكاتەوە‪.‬‬ ‫پارتی دوو كارتی لە دەستدایە‪ ،‬یەكیان بەشداری‬ ‫پێكردنی یەكێتیە ل��ە حكومەتی ه��ەرێ��م بە‬ ‫قەبارەیەكی گەورە‪ ،‬هەمانكات یەك لیستیە لە‬

‫هەڵبژاردنەكانی كۆتایی نیسانی داهاتووی ئێراقە‬ ‫بەتایبەت لە شاری كەركوك‪ .‬ئەگەر هەڵبژاردنی‬ ‫كەركوك جارێك بۆ گشتی كوردان گرنگ بێ‪ ،‬ئەوا‬ ‫بۆ یەكێتی دووجار گرنگە‪ ،‬چونكە هەبوونی یەكێتی‬ ‫وەك قەوارەیەكی خاوەن هێز و بەڕێوەبەرایەتیەكی‬ ‫پتەو و خزمەتگوزار‪ ،‬ئەویش لە شاری كەركوكە‪،‬‬ ‫بۆیە بۆ یەكێتی گرنگ بوو كە پارتی هاوپەیمانی‬ ‫لە هەڵبژاردنی كەركوك پشتی بەرنەدا‪ ،‬تاكو‬ ‫جارێكیتر تواناكانی خۆی بەرزتر نیشانبدات و‬ ‫بە رەقیبەكەی كە بزووتنەوەی گۆڕانە بڵێت؛ من‬ ‫هێزی سێیەم نیم و بەڵكو هێشتا شەڕی مانەوە‬ ‫لە پلەی دووەم دەكەم‪.‬‬ ‫‌‌‌پارتی كارتەكانی خۆی لە بەرامبەر یەكێتی‬ ‫بەكارهێنان‪ ،‬لە الیەك پێی گووت؛ تۆ لە پاراستن‬ ‫و بەڕێوەبردنی كەركوك سەركەوتوو نەبووی‬ ‫ئەوەشی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی‬ ‫هەوڵگری كەركوك‪ ،‬پارتی خۆی لە یەكێتی‬ ‫جیا ك���ردەوە و ئاسایش و بەڕێوەبەرەكانی‬ ‫خۆی لە كەركوك دەرخستنە پێش‪ ،‬ئەمەش‬ ‫لە راگەیاندنەكانی باشتریان رەنگی دای��ەوە و‬ ‫بەرپرسەكانی پارتی بەشی شۆڕشێك تەقەیان‬ ‫كرد‪ ،‬تەنها خۆشیان ئەزانن ئەو تەقەیان بەرەوكوێ‬ ‫ئەكرد‪ ،‬دیاربوو لە تەقەی بەرپرسەكانی پارتی‬ ‫هێزە تیرۆریستەكانی داعش كوژرا بوون یان لەوێ‬ ‫نەبن‪ ،‬بەهەرحاڵ‪ ،‬بەاڵم ئەوەی پارتی و راگەیاندن‬ ‫و بەرپرسەكانی نیشانیاندا‪ ،‬خۆ جیاكردنەوەی‬ ‫پارتی بوو لە یەكێتی‪ .‬لەسەروبەندی ئەو هێرشانە‬ ‫دروستكردنی لیستی هاوبەش هاتە گۆڕێ‪ ،‬هەموو‬ ‫الیەك بەشانازیەوە لیستی كەركوكی كوردستانیان‬ ‫پەسەند بوو‪ ،‬پارتیش هەتا دەقەی دوایی هیچ‬ ‫كێشەی نەبوو‪ ،‬بەاڵم لەناكاو پارتی د‪.‬نەجمەدین‬ ‫كەریمی كردە بیانوو كە نابێ ناوبراو سەرۆكی‬ ‫لیست بێ‪ .‬لەبەرچی پارتی لە د‪.‬نەجمەدین‬ ‫نیگەرانە؟ لەبەر ئەوەی لە پارێزگارەكەی ئەوان‬ ‫وات��ا لە عەبدولرەحمان مستەفا سەركەوتوتر‬ ‫ب��وو؟ یان لەبەر ئ��ەوەی د‪.‬نەجمەدین بەناوی‬ ‫مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە پشتگیری یەكێتی‬ ‫بۆ بەڕیوەبەرایەتی كاتی رۆژئ��اوا دی��اری كرد؟‬ ‫ئەگەرنا هەموومان ئەزانین د‪.‬نەجمەدین لە الیەنی‬ ‫خزمەتگوزاری و دروستكردنی ئیرادەی كوردی لە‬ ‫كەركوك كەمتەرخەمی نەكردوە‪ .‬لە الیەكیتریش‬ ‫پارتی هیچ كادیرێكی لە كەركوك نییە كە نەك وەك‬ ‫د‪.‬نەجمەدین‪ ،‬ئەوەی پارتی هەیەتی ئەویش ئەو‬ ‫بەرپرسانەن كە پاڵەوانی بەردەم كامیرای تیڤین‪.‬‬ ‫پارتی بەحسابی خۆی گۆڵی لە یەكێتی كردوە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەڕای من پارتی گۆڵی لە یەكریزی كورد و لە‬

‫خۆی كردوە‪ ،‬چونكە پارتی ئەتوانێ خودی خۆی‬ ‫كورسیەك لە كەركوك بێنێ؟ بێگومان ئەستەمە‪،‬‬ ‫هەمانكات پێویستە خەڵكی كەركوكیش وانەیەكی‬ ‫باش بدەنە پارتی كە نەهێڵن ئەوەندە دەنگبێنێ‬ ‫كە دڵی بەخۆی خۆشبێ؛ چونكە باوەڕ دەكەم‬ ‫پارتی بۆ دڵنیاكردنەوەی بەڕێوەبەرانی توركیا‬ ‫پارچەبوونی خستە لیستی كەركوكەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫پارتی و ئاكەپە لەسەر نەوتی كەركوك هەندێك‬ ‫حساب و كتابیان هەیە‪ ،‬ئەمەش بەسەرۆكایەتی‬ ‫نەجمەدین كەریم ناكرێت‪ ،‬چونكە پشتگیری‬ ‫شۆڕش و بەڕێوەبەرایەتی رۆژئاوای كردوە‪.‬‬ ‫پارتی دەیەوێ هەژمونگەرایی خۆی نیشانبدات و‬ ‫یەكێتی بەرەو داڕوخان بباو بەزمانە جڤاكیەكە‬ ‫"ئاقڵی بكات"‪ ،‬بەاڵم باوەڕ دەكەم یەكێتی لەو‬ ‫هەڵوێست و هەواڵنەی دوایی شتێك لە دەست‬ ‫نادات و تا ئاستێكیش لە پارتی تێگەیشتووە‪،‬‬ ‫پێچەوانە ئەگەر بەدرەنگ وەختیش بێ تا ئاستێك‬ ‫هێڵی خۆی لە پارتی جیا ئەكاتەوە‪ ،‬ئەمەش‬ ‫سەرەتایەكی باشە ئەگەر یەكێتی لەسەری بەردەوام‬ ‫بێ‪ .‬ئەوەی جێگای سەرسوڕمان و نیشانەی پرسە‬ ‫ئەویش هێز و الیەنەكانی تر ئەوان بۆچی خۆیان‬ ‫لە لیستی كەركوك جیا كردەوە؟ خۆ ئەوانە تا‬ ‫دوێنێ ئۆپۆزیسیۆن و پارتیان بە كۆنەپەرست و‬ ‫رێگری لە بەردەم دیموكراتی ئەبینی‪ ،‬بەاڵم بەخۆ‬ ‫جیاكردنەوەی پارتی ئەوانیتریش هەموویان بێ‬ ‫سێ و دوو لە لیستی كەركوك جیا بوونەوەیان‬ ‫نیشاندا‪ ،‬ئەوەش نیشانەی الوازی ئیرادەی سیاسی‬ ‫ئەو هێز و الیەنانەیە‪ ،‬یان ئەوانیش دەیانەوێ لە‬ ‫حكومەتەكەی پارتی جێگایان خراپ نەبێ؟؟‪.‬‬

‫پارتی بەحسابی خۆی‬ ‫گۆڵی لە یەكێتی كردوە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەڕای من پارتی‬ ‫گۆڵی لە یەكریزی كورد‬ ‫و لە خۆی كردوە‪ ،‬چونكە‬ ‫پارتی ئەتوانێ خودی خۆی‬ ‫كورسیەك لە كەركوك‬ ‫بێنێ؟بێگومانئەستەمە‪،‬‬ ‫هەمانكاتپێویستەخەڵكی‬ ‫كەركوكیش وانەیەكی باش‬ ‫بدەنە پارتی كە نەهێڵن‬ ‫ئەوەندە دەنگبێنێ كە دڵی‬ ‫بەخۆیخۆشبێ‬


‫وتار‬

‫‪26‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫تەنگژەی خۆرهەاڵتی ناوین و رێگەچارەی مۆدێرنیتەی دیموكراتیك‬

‫دەسەاڵتە هەژموونگەراكان رۆڵێكی دیاریكەریان لە الوازبوونی رۆح و‬ ‫زهنیەتی دیموكراسیانەدا هەیە‬ ‫ئا‪ /‬دڵگەش يونس‬ ‫تا ئێستاكەش تەنگژە ـ دەركەوتن لە كەلتووری‬ ‫خۆرهەاڵتی ناویندا پێگەی خۆی لە كەلتووری‬ ‫گەردوونیدا دەپارێزێت‪ .‬ئ��ەوەی پێویستی بە‬ ‫هەڵوەستەكردن و تاوتوێكردنێكی بەرفراوان هەیە‬ ‫دی��اردەی دەسەاڵتی ناوەندییە‪ .‬چەسپاندنێكی‬ ‫زانستییە كە دیاردەی دەسەاڵت بناغەی تەنگژە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكان پێكدێنێت‪ .‬هەر بۆیەش پێویستە‬ ‫چارەسەرییەكان پەیوەست بە دەس��ەاڵت��ەوە‬ ‫پێشبخرێن‪.‬‬ ‫بە درێژایی پێنج هەزار ساڵ سیستەمی شارستانی‬ ‫ن��اوەن��دی رۆڵ��ی پێشەنگایەتی لە كەلتووری‬ ‫خۆرهەاڵتی ناویندا بینیوە‪ .‬شارستانی ناوەندی‬ ‫گرێدراوی دەسەاڵتی بەناوەندبوونە‪ .‬بەجۆرێك‬ ‫لەجۆرەكان شارستانی شانبەشانی ناوەندیبوونی‬ ‫دەس��ەاڵت دەڕوات‪ .‬شارستانی ناوەندی پێنج‬ ‫هەزار ساڵە لە هەمانكاتدا واتای ئەو دەسەاڵتەیە‬ ‫كە ب��ەدرێ��ژای��ی هەمان م��اوە ن��اوەن��دی ب��ووە‪.‬‬ ‫پ��ەرت��ەوازەب��وون��ی دەس���ەاڵت و ناوەندیبوونی‬ ‫بابەتێكە كە لەالیەن چەمكی مێژووی زاڵەوە‬ ‫زۆر ت��اوت��و ‌ێ ك���راوە‪ .‬بە گوزارشتێكی دیكە‬ ‫پێكهێنانی ناوەندی هەژموونگەرایی و كەنار‬ ‫ئەو دیالیكتیكە سەرەكیەیە كە هەمان چەمكی‬ ‫مێژوو پەیڕەوی دەك��ات‪ .‬هەموو كاتێك دوای‬ ‫تەنگژەیەكی ق��ووڵ هێزە هەژموونگەراكان‬ ‫سەرلەنو ‌ێ ئاوا دەكرێنەوە‪ .‬لەبەر ئەوەی هەر‬ ‫سیستەمێكی هەژموونگەرایی پشت بە ئامرازێكی‬ ‫نوێی بەرهەمهێنان و دەسەاڵتێك پێكدێت‪،‬‬ ‫لەگەڵ كۆنبوونی ئەو ئامرازەی بەرهەمهێنان و‬ ‫دەسەاڵتەش دەربازكردنی دەستلێبەرنەدراوە‪.‬‬ ‫دەس���ەاڵت و ئ��ام��رازە نوێكانی بەرهەمهێنان‬ ‫بەگشتی لەناو پەیوەندییەكانی كەناری ناوەندە‬ ‫هەژموونگەرا كۆنەكە سەرهەڵدەدەن‪ .‬ئامرازە‬ ‫بەپیتترەكانی بەرهەمهێنان و ئامێرە بەهێزترەكانی‬ ‫دەسەاڵت لەناو پەیوەندییەكانی كەنار هێزی نوێ‌‬ ‫دەئافرێنێت‪ .‬بااڵدەستبوونی ئەو هێزە نوێیانە‬ ‫بەسەر هێزە هەژموونگەرا كۆنەكە بەگشتی ئەو‬ ‫كاتە دەستپێدەكات كە هێزە كۆنەكان خۆیان نوێ‌‬ ‫نەكەنەوە و بكەونە ناو تەنگژەوە‪ .‬ئەو قۆناغە‬ ‫لەمیانەی شەڕ و پێكدادانەوە دەرباز دەبێت‪ .‬هێزە‬ ‫كۆنەكان نایانەوێت بە ئاسانی پاوانی دەسەاڵتی‬ ‫ناوەندی لەدەستبدەن‪ .‬ئەگەر هێزە نوێیەكە‬ ‫ناوەندی بێت‪ ،‬بیەوێت لەسەر پێیان بمێنێتەوە‬ ‫و بەهێزتربێت‪ ،‬ناچارە شوێنی ناوەندی كۆن‬

‫بگرێتەوە‪ .‬بێگومان تەنگژە لەمیانەی خەسڵەتە‬ ‫گرژ و شەڕانگێزییەكەی ئەو قۆناغە دێتە ئاراوە‪.‬‬ ‫وەك چۆن هێزێكی هەژموونگەرایی لەخۆیەوە‬ ‫ناكەوێتە ناو تەنگژەوە‪ ،‬هێزێكی نوێش دژی‬ ‫سیستەمی هەژموونگەرایی نەبێت پەرە ناستێنێت‪.‬‬ ‫لە كەلتووری خۆرهەاڵتی ناوین و سیستەمی‬ ‫شارستانی دەستاودەستكردنێكی زۆری بەمجۆرە‬ ‫جێگای باس بووە‪ .‬هەڵكشان و پەرتەوازەبوونی‬ ‫شار‪ ،‬چین و دەوڵەتەكان‪ ،‬دامەزراندن و رووخاندنی‬ ‫میرنشین و ئیمپڕاتۆرەكان‪ ،‬ئاواكردن و كەوتنی‬ ‫خانەدانەكان هەمووی پەیوەست بە تەنگژەكانی‬ ‫پەیوەندییەكانی نێوان ناوەند ـ كەناری ئەو‬ ‫هەژموونگەراییانە هاتۆتە ئاراوە‪ .‬ئەگەر خوازیارین‬ ‫مێژوو بەشێوەیەكی راس��ت بخوێنینەوە‪ ،‬ئەوا‬ ‫تێگەیشتنی دیالیكیتكی ژێر تەواوی ئەو پرۆسە‬ ‫و قۆناغانە ناچارییە‪.‬‬ ‫چۆنیەتی پێكهاتنی ناوەندی هێزی هەژموونگەرایی‬ ‫سەرەكیترین پرسیاری دیالیكتیكی مێژووییە و‬ ‫رۆڵی كلیل دەبینێت‪ .‬پێكهاتنی هەژموونگەرایی بەر‬ ‫لە هەر شتێك پێویستی بە پێكهاتنی ناوەندەكانی‬ ‫هێزی خۆجێیی ه��ەی��ە‪ .‬ئ��ەوان��ەش بەگشتی‬ ‫میرنشینە شاخاوییەكان‪ ،‬پلەدارییە خێاڵیەتی و‬ ‫قەبیلەگەراكان و دەوڵەتۆكەكانی شارن‪ .‬دوای‬ ‫پێكهاتنی ناوەندی هێزە خۆجێیەكان‪ ،‬شەڕەكانی‬ ‫زیادكردنی بەش لەنێوانیاندا دەست پێدەكات كە‬ ‫سەرچاوەی خۆی لە زێدە ـ بەرهەم وەردەگرێت‪.‬‬ ‫شەڕەكانی زیادكردنی بەش مەسەلەی سنوورەكان‬ ‫دێنێتە ئاراوە‪ .‬ئەوەش مانای گۆڕینی سنووری‬ ‫موڵكایەتی خانەدان و خێڵەكانی چاخەكانی‬ ‫پێشووە بۆ سنووری دەسەاڵتە خۆجێیەكان‪ .‬هەر‬ ‫دەسەاڵتێكی خۆجێیش مانای خانەدانی بنەماڵە‬ ‫یاخود یەكینە بەرفراوانترەكانی قەبیلەن‪ .‬چەندە‬ ‫گەورە بن‪ ،‬بەو رادەیەش سنووری خۆیان بەرفراوان‬ ‫دەكەن‪ .‬لەئاكامدا سنوورەكان یەكتری دەبڕن‪.‬‬ ‫پەرەسەندنی ناهاوسەنگانەی هێزەكانی ناو هەر‬ ‫سنوورێك لەئارادایە‪ .‬ئامێرە نوێكانی دەسەاڵت‬ ‫(چەكی نوێ‌‪ ،‬ئامرازەكانی گواستنەوە‪ ...‬هتد)‬ ‫و ئ��ام��رازەك��ان��ی بەرهەمهێنانی بەپیت هۆی‬ ‫سەرهەڵدانی ئەو ناهاوسەنگیەن‪ .‬زیادكردنی‬ ‫بەردەوامی هێز دۆخی سەرەتایی كەڵەكەكردنی‬ ‫سەرمایەیە‪ .‬وەك چۆن سەرمایەی سەرمایەداری‬ ‫بەردەوام كەڵەكەكردن زیاد نەكات ناتوانێت لەسەر‬ ‫پێیان بمێنێتەوە‪ ،‬هێزەكانی دەسەاڵتی خۆجێیش‬ ‫هێزی خۆیان گەورە نەكەن ناتوانن لەسەر پێیان‬ ‫بمێننەوە‪ .‬كاتێك فراوانكردنی سنوورەكان‬

‫لەناوچە خاڵیەكان تەواو دەبێت‪ ،‬هێزە جیاوازەكان‬ ‫رووب���ەڕووی یەكتردەبنەوە‪ ،‬ئەو كاتە قۆناغی‬ ‫پێكدادان واتە قۆناغی تەنگژە دەستلێبەنەدراو‬ ‫دەبێت‪ .‬دەستلێبەرنەدراوی یاخود ناچاری بۆ‬ ‫ئەوە دەگەڕێتەوە‪ :‬گەورەبوونی زێدە ـ بەرهەمی‬ ‫هێزە خۆجێییە تازە پێكهاتووەكان نەبێت ناتوانن‬ ‫هێزی خۆیان بپارێزن؛ چونكە بەهۆی زیادبوونی‬ ‫بیروكراسەكان‪ ،‬خانەدانەكان و قەبیلەكان ژمارەی‬ ‫دانیشتوان هەڵدەكشێت‪ .‬دەسەاڵتیش وەك‬ ‫خانە شێرپەنجەییەكانی گەورەبوون خوازیارە‬ ‫لەتەواوی بوارەكانی كۆمەڵگا باڵوببێتەوە‪ .‬هەر‬ ‫وەك لەنموونەی خانە زیندووەكاندا دەبینرێت‬ ‫ئ��ەوەش رێگا لەپێش ش��ەڕی خۆپاراستن و‬ ‫بەرگری لەخۆكردن دەكاتەوە‪ .‬بەشێوەیەكی زۆر‬ ‫سەرنجڕاكێش لە یەكەمین دەوڵ��ەت شارەكانی‬ ‫سۆمەر و شەڕەكانی خانەدانێتیدا تێبینی ئەو‬ ‫پرۆسەیە دەكرێت‪ .‬لە ئێراقی رۆژی ئەمڕۆشماندا‬ ‫هەمان پرۆسە بەهەموو روونییەكەوە بەردەوامە‬ ‫(دەشێت نەفرینی ئینانای مێخوداوەندی ئوروك‬ ‫بێت)‪.‬‬ ‫قۆناغی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان دەسەاڵتە‬ ‫خۆجێییەكان یان بە لەناوچوونی هەمووویان‬ ‫ی��اخ��ود ب��ە ب��ااڵدەس��ت��ب��وون��ی یەكێكیان لەو‬ ‫تەنگژەیەدا كۆتایی دێت‪ .‬لە دەوروب��ەری شار‬ ‫یاخود خانەدانە سەركەوتووەكاندا ناوەندی‬ ‫نوێی هەژموونگەرایی پێكدێت‪ .‬تەواوی سەرخان‬ ‫و ژێرخانەكەی‪ ،‬واتە ئامرازەكانی بەرهەمهێنانی‬ ‫ماددی و موڵكەكانیان لەگەڵ بونیادە سیاسی‬ ‫و مەعنەوییە ئایدیۆلۆژیەكانیان سەرلەنوێ‌‬ ‫رێكدەخرێنەوە‪ .‬هەژموونگەرا نوێیەكە خۆی‬ ‫دەكات بە پیرۆز و ئیالهی‪ .‬یان ئایینە كۆنەكە‬ ‫بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی خۆی دەگونجێنێت‪،‬‬ ‫یان مەزهەبێكی دیكە پێكدێنێت و جیاوازی‬ ‫خۆی دەخاتەڕوو‪ ،‬یاخود لەمیانەی ئایین یاخود‬ ‫میتۆلۆژیایەكی نوێوە‪ ،‬واتە لە رووی ئایدیۆلۆژییەوە‬ ‫خوازیارە خۆی بكات بەهەمیشەیی و ئەبەدی‪.‬‬ ‫سیستەمی شارستانی ن��اوەن��دی خۆرهەاڵتی‬ ‫ناوین بەدرێژایی پێنج هەزار ساڵ لەرێگای ئەو‬ ‫رێكارە دیالیكتیكیەوە خۆی كرد بە ناوەندی و‬ ‫لەتەنگژەكان دەركەوت‪ .‬هەر قۆناغێكی ملمالن ‌ێ و‬ ‫پێكدادان بە دەسەاڵتێكی دیكەی ناوەندی گەورەتر‬ ‫ئەنجامگیر بوو‪ .‬هەڵبەتە هەر لەئاكامی ئەوەش بوو‬ ‫كە بەردەوام توانی ببێتە سیستەمی شارستانی‬ ‫ناوەندی‪ .‬ئەو ناوەندیبوونەی لەزیادبووندا بوو‬ ‫باجەكەی تەنیا لەدەستدانی هێزی دەسەاڵتە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫خۆجێییەكان ن��ەب��وو‪ .‬بەشێوەیەكی گشتی‬ ‫ب��ەردەوام مافی خۆبەڕێوەبردنی كۆمەڵگاكان‬ ‫زەوتكرا‪ ،‬دەستێوەردان بۆ سیستەمە دیموكراسییە‬ ‫سروشتییەكەی بنەماڵە و قەبیلەكانی ناوەند‪،‬‬ ‫كەنار و بگرە ئەوانەی دەرەوەش كراوە‪ ،‬مافی‬ ‫خۆبەڕیوەبردنیان زەوت��ك��راوە و بەخۆیانیان‬ ‫بەستوونەتەوە و ن��اوەن��دی هەژموونگەرایی‬ ‫بەهێزكراوە‪ .‬ئەگەر دەسەاڵتی هەژموونگەرایی بێت‬ ‫یاخود دەسەاڵتە خۆجێییەكان باجی پێكهاتنیان‬ ‫الوازكردن یاخود لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەرێتی شار‬ ‫و گوندەكان‪ ،‬قەبیلە و خێڵەكان بووە كە لەناو‬ ‫سیستەمی كۆمۆنی سەرەتاییدا دەژیان‪.‬‬ ‫دەسەاڵتی ناوەندی هەژموونگەرا بەردەوام لەسەر‬ ‫حیسابی دەستڕۆییە خۆجێییە دیموكراتیەكان‬ ‫پێكدێت‪ .‬دەس��ەاڵت��ە ه��ەژم��وون��گ��ەرا ه���ەزاران‬ ‫ساڵیەكان رۆڵێكی دیاریكەریان لە الوازبوونی رۆح‬ ‫و زهنیەتی دیموكراسیانەی كەلتووری خۆرهەاڵتی‬ ‫ناویندا هەیە‪ .‬لەبەر ئەوەی كەلتووری دەسەاڵتی‬ ‫ئ��ەوروپ��ا پشت بە مێژووی نزیك دەبەستێت‬ ‫ب��ەردەوام مەیلەكانی نەتەوەی دیموكرات بەهێز‬ ‫بووە‪ .‬بەهۆی نەمانی دەرفەتی دەستڕۆیی كۆمۆنی‬ ‫سەرەتایی لە خۆرهەاڵتی ناوین‪ ،‬رەوتە ئایینی و‬ ‫مەزهەبیەكانی لەگەشەكردندان نەریتێكی شێواوی‬ ‫دیموكراسی دەخ��ەن��ەڕوو‪ .‬هەر بزووتنەوەیەك‬ ‫لە ن��اوەڕۆك��دا بەرهەڵستكاری دەس��ەاڵت بێت‬ ‫دیموكراتیكە‪ .‬لەسەدەی شازدەهەمەوە خزانی‬ ‫نەریتی هەژموونگەرایی بۆ ئەوروپای خۆرئاوا‬ ‫رێگای لەپێش كاراكتەری سیستەماتیكی تەنگژەی‬ ‫سیاسی و ئابووری خۆرهەاڵتی ناوین كردەوە‪.‬‬ ‫لە كاتێكدا لەو سەدەیە بەدواوە هەژموونگەرایی‬ ‫ئیسالمی لە ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی لە پاشەكشە‬ ‫و الوازبووندایە‪ ،‬دەسەاڵتی هەژموونگەرایی ئەوروپا‬ ‫هەڵدەكشێت‪ .‬پێویستە دەسەاڵتی هەژموونگەرایی‬ ‫وەك سیستەمێك ببینرێت‪ .‬لە كاتێكدا ناوچەیەك‬ ‫لەسەدەیەكدا تووشی كەوتن و تەنگژە دێت‪،‬‬ ‫لەناوچەیەكی دیكە و سەدەیەكی دیكەدا هەڵكشان‬ ‫جێگای باسە‪ .‬تا دەچێت دەبێت بەناوەندی و‬ ‫جیهانگیری‪ .‬سەدەكانی نۆزدە و بیست سەدەیەكن‬ ‫ك��ە زۆرت��ری��ن ن��اوەن��دی��ب��وون و جیهانیبوونی‬ ‫سیستەمی هەژموونگەرایی بەخۆیەوە بینیوە‪ .‬لەو‬ ‫دوو سەدەیەی دواییدا كە زیاتر هەژموونگەرایی‬ ‫ئینگلتەرا و ئەمریكا تێیدا پەرەیسەندووە‬ ‫خۆرهەاڵتی ناوین لە پێگەی كەلتووری كەناردایە‬ ‫و بەدەست تەنگژەیەكی قووڵەوە دەناڵێنێت‪.‬‬ ‫دوای پەرتەوازەبوونی هەژموونگەرایی عوسمانی‬ ‫تەنگژە هەزاران ساڵیەكەی كەلتووری دەسەاڵتی‬ ‫هەژموونگەرایی ناوەندی قووڵتر بۆتەوە‪.‬‬ ‫سیستەمی دەس��ەاڵت��ی ه��ەژم��وون��گ��ەرای��ی كە‬ ‫ئینگلتەرا و ئەمریكا نوێنەرایەتی دەك��ەن لە‬ ‫میانەی دەوڵەت ـ نەتەوەكانەوە جێبەج ‌ێ دەكرێن‬ ‫كە لەچوار سەدەی دوایی ئاواكران و هەڵكشان‪.‬‬ ‫پێویستە زۆر بەباشی ئاشنای سروشتی دەوڵەت ـ‬ ‫نەتەوەكان ببین‪ .‬شرۆڤەكانی دەوڵەتی سەربەخۆ‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫كە ئایدیۆلۆژیای وردەب���ۆرژوازی بۆ دەسەاڵتی‬ ‫هێناوەتەوە‪ ،‬جگە لە پەردەپۆشكردنی دەسەاڵت‬ ‫هیچ رۆڵێكی دیكە نابینێت‪ ،‬راستینەی دەوڵەت‬ ‫ـ نەتەوە روون ناكاتەوە‪ .‬بەتایبەتیش ئەوجۆرە‬ ‫شرۆڤانەی وردەب��ۆرژوازی سەبارەت بە دەوڵەت‬ ‫ـ نەتەوەكانی خۆرهەاڵتی ناوین كە لەالیەن‬ ‫هێزە هەژموونگەراكانەوە ئ��اواك��ران‪ ،‬خزمەت‬ ‫بەشاردنەوەی كێشەكانی دەوڵەت و دیموكراسی‬ ‫دەكات‪ ،‬لە سیستەمی سەرمایەداری دادەبڕێت‬ ‫یان دەرهەست (ئەبستراكت)ی دەكات‪ .‬پێویستە‬ ‫زۆر باش بزانین كە ئینگلتەرا دوو ئامانجی‬ ‫سەرەكی لە ئاواكردنی ئەو دەوڵەت ـ نەتەوانەدا‬ ‫هەیە كە سەرەتا لەژێر هەژموونگەرایی خۆی‬ ‫لە ئەوروپا‪ ،‬دواتر لە تەواوی دونیا بونیادنران‪.‬‬ ‫یەكەمیان؛ پارچەكردن و بچووككردنەوەی ئەو‬ ‫ئیمپڕاتۆریەت و دەوڵەتە گ��ەوران��ەی كۆسپی‬ ‫ب��ەردەم هەژموونگەراییەكەی ب��وون‪ .‬دوومیان؛‬ ‫بەالوەنانی كۆسپی نەریتی نەتەوەی دیموكرات ــ‬ ‫كە لەكاتی دەركەوتن لە چاخی ناوین پێكهات‬ ‫ــ بوو لەبەردەم پەرەسەندنی سەرمایەداریدا‪.‬‬ ‫سەركەوتنی هەردوو ئامانج لەدەرەنجامدا رێگا لە‬ ‫پێش دامەزراندنی هەژموونگەرایی سەرمایەداری‬ ‫دەك��ات��ەوە‪ .‬ئ��ەو چ��وار س��ەد ساڵەی راب��ردوو‬ ‫پ��اوان یاخود قۆرخكاری دەوڵ��ەت ـ نەتەوەی‬ ‫هەژموونگەرا بەدەست ئینگلتەرا و ئەمریكای‬ ‫ئەنگلۆساكسۆنەوەیە‪ .‬تا سەرجەم دەوڵ��ەت ـ‬ ‫نەتەوەكانی دیكە لە گەڵ بەرژەوەندییەكانی‬ ‫دەوڵەت ـ نەتەوەی هەژموونگەرا ئاوێتە دەكرێن‬ ‫بچووككردنەوەیان دەستلێبەرنەدراوە‪ .‬هەر‬ ‫سیستەمێكی هەژموونگەرایی پێویستی بەوەیە‪.‬‬ ‫بەدرێژایی مێژوو بەوشێوەیە بووە‪ .‬لەسەردەمی‬ ‫هەژموونگەرایی سەرمایەداریدا سیستەمەكانی‬ ‫دەوڵ��ەت زیاتر ك��راون بە سیستەماتیك‪ .‬لەو‬ ‫سۆنگەیەوە؛ پێشخستنی بۆچوونێكی لەجۆری‬ ‫گوایە لە دەرەوەی سیستەم دەشێت دەوڵەتی‬ ‫سەربەخۆی تەواو لەئارادا بێت‪ ،‬ئەگەر بەمەبەستیش‬ ‫نەبێت خۆ بەزۆرزاندانانی بۆرژوازی بچووكە‪ .‬لە‬ ‫سەرجەم سیستەمە هەژموونگەراییەكانی پێنج‬ ‫هەزار ساڵی دواییدا جێگای دیاردەی دەوڵەتی‬ ‫سەربەخۆ نییە‪ .‬لەسایەی هەژموونگەرایی‬ ‫سیستەمێكی وەك سەرمایەداری كە تا دوایی‬ ‫هەڵگری ئیمپریالیزم و توندوتیژییە باسكردنی‬ ‫دەوڵەتە سەربەخۆكان‪ ،‬ئاواكردنی دەوڵەت بە‬ ‫ئارەزووی خۆت و درێژەپێدانی سەربەخۆییانەی‬ ‫قەوارەی دەوڵەتەكان سەفسەتە و چەنەبازییە‪.‬‬ ‫بۆچی سیستەمی سەرمایەداری پێویستی بە‬ ‫دەوڵەت ـ نەتەوەی هەژموونگەرا دەبێت؟ ئاشكرایە‬ ‫كە سیستەم لەمیانەی چەشنێكی دیكەی دەوڵەت‬ ‫بەردەوام نابێت بۆیە ئیمپڕاتۆریەتەكان پەرتەوازە‬ ‫نەكرێن‪ ،‬بەتایبەتیش ئەو كۆمارە دیموكراتیانە‬ ‫لەناو نەبرێن كە لەكاتی دەركەوتن لە چاخی‬ ‫ناوین لەشارەكان چڕبوونەوە‪ ،‬لەو سۆنگەیەوە؛‬ ‫نەتەوەبوونی دیموكراتیانە بەربەست نەكرێت‪،‬‬

‫‪27‬‬

‫وتار‬

‫هەرچەندە دەوڵەت ـ‬ ‫نەتەوەكانیناوچەكە‬ ‫لە قۆناغی سەرەتای‬ ‫سەرمایەداریدالەرێگای‬ ‫سەرمایەداریدەوڵەتەوە‬ ‫تۆزێك بوونی خۆیان رەوا‬ ‫كردبێت‪ ،‬بەاڵم لە ماوەیەكی‬ ‫كورتدا لەژێر باری قورسی‬ ‫كێشەكۆمەاڵیەتییەكان‬ ‫هەناسەیان لەبەر بڕاوە‪.‬‬ ‫تەنیا بە دژە ـ دیموكراسی‬ ‫نەوەستان‪ ،‬بەڵكو بوون بە‬ ‫ئانتیكۆمەڵگاش‬ ‫………‪.‬‬ ‫پێكهاتنیهەژموونگەرایی‬ ‫بەر لە هەر شتێك پێویستی‬ ‫بەپێكهاتنیناوەندەكانی‬ ‫هێزی خۆجێیی هەیە‪.‬‬ ‫ئەوانەشبەگشتیمیرنشینە‬ ‫شاخاوییەكان‪،‬پلەدارییە‬ ‫خێاڵیەتی و قەبیلەگەراكان و‬ ‫دەوڵەتۆكەكانیشارن‬ ‫………‪.‬‬ ‫هاوبەشێتیكردنی‬ ‫هەژموونگەراییلەگەڵ‬ ‫لۆژیكی سیستەم ناكۆك و‬ ‫دژە‪ .‬یان شەڕ روودەدات و‬ ‫یەكێكیانسەردەكەوێت‪،‬‬ ‫هەژموونگەراییلەدەست‬ ‫ئەودا دەبێت‪ ،‬یان سیستەمێكی‬ ‫ێ و بە بەرهەم‬ ‫دیكەی نو ‌‬ ‫لەدایك دەبێت و هێزی‬ ‫هەژموونگەرایی كۆن بەشی‬ ‫رووبەڕووبوونەوەیناكات‪.‬‬ ‫ئەویشلەچوارچێوەی‬ ‫یەكێتیدیالیكتیكیداپێویست‬ ‫بكات لەرێگای شەڕەكانی‬ ‫بەرگری یان رێككەوتن‬ ‫بەردەوامی بەبوونی خۆی‬ ‫دەدات‬


‫وتار‬

‫‪28‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫سەرمایەداری بەرەو سیستەمی هەژموونگەرایی‬ ‫بااڵ ناگرێت‪ .‬ئەگەر دەسەاڵت سەرلەنو ‌ێ بەسیفەتی‬ ‫دەوڵەت ـ نەتەوە رێكنەخرێتەوە‪ ،‬سەرمایەداری‬ ‫ناتوانێت بوونی خۆی بپارێزێت و پەرەی پێبدات‪.‬‬ ‫هەژموونگەرایی ئینگلتەرا رۆڵێكی تایبەتی بە‬ ‫خۆرهەاڵتی ناوین بەخشیبوو كە كەوتبووە‬ ‫سەر ئەو رێگایەی بااڵدەستی كە تا هیندستان‬ ‫درێژدەبوویەوە‪ .‬لەكاتێكدا دوای ناپلیۆن هەنگاو بە‬ ‫هەنگاو كۆنترۆڵی خۆی لەسەر خۆرهەاڵتی ناوین‬ ‫بەرەو پێشەوە دەبرد‪ ،‬یەكێتی یاخود یەكپارچەیی‬ ‫سیستەمی رەچ���او دەك���رد‪ .‬ل��ەو پێناوەشدا‬ ‫ئیمپڕاتۆریەتەكانی ئیسپانیا و فەڕەنسای بچووك‬ ‫كردبوویەوە‪ .‬لەمپەرێكیشی لەپێش ئیمپڕاتۆریەتی‬ ‫رووسی دانابوو تابەرەو باشوور شۆڕنەبێتەوە‪.‬‬ ‫بەدرێژایی ئەو ماوەیەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی‬ ‫بەكارهێنا لەدۆخی ناوچەی تامپۆندا هێشتیەوە‪.‬‬ ‫كاتێك رێككەوتنی ل��ەگ��ەڵ هەژموونگەرایی‬ ‫هەڵكشاوی ئەڵمانیادا بەست خستیە ناو‬ ‫پرۆسەی پارچەبوونەوە‪ .‬لە ئاكامی یەكەمین‬ ‫جەنگی جیهانیشەوە بە ئامانجەكەی گەیشت‪.‬‬ ‫سەرجەم ئەو دەوڵەت ـ نەتەوانەی لەو دیرۆكە‬ ‫ب��ەدواوە لە خۆرهەاڵتی ناوین ئاواكران سەرەتا‬ ‫مۆركی ئینگلتەرا‪ ،‬دواتریش مۆركی هاوپەیمانە‬ ‫ستراتیژییەكە (ئەمریكا)ی پێوەیە‪ .‬سەرجەم‬ ‫ئەو دەوڵ��ەت ـ نەتەوانەی ئاواكران لەسەرووی‬ ‫هەمووشیانەوە كۆماری توركیا رەزامەندی دەوڵەت‬ ‫ـ نەتەوەی ناوەندی نەبێت نەیاندەتوانی بەردەوامی‬ ‫بە بوونی خۆیان بدەن‪ .‬هەڵوەشانەوەی رووسیای‬ ‫سۆڤێتی دوای حەفتا ساڵ لەدامەزراندنی‪ ،‬تا‬ ‫ئێستاش بەرەوپێشەوە چوونی چین لەرێگای‬ ‫سەرمایەداریدا ئەو راستییە دەسەلمێنێت‪ .‬بوونی‬

‫هەندێك ناكۆكی لەسەرەتادا ــ بۆ نموونە؛ ئەو‬ ‫ناكۆكیانەی لەسااڵنی دام��ەزران��دن��ی كۆماری‬ ‫توركیادا لەئارادا بوون ــ لەبەردەم ئەنجامێكی‬ ‫بەو ج��ۆرە نابنە كۆسپ‪ .‬سیستەمێك خاوەن‬ ‫كەڵەكەكردنی چوارسەد ساڵەی هەژموونگەرایی‬ ‫بێت بەئاسانی دەستبەرداری نابێت و لەژێر ناوی‬ ‫دەوڵەتە سەربەخۆكان هاوبەشێتی لەگەڵ دەوڵەت‬ ‫ـ نەتەوەكانی دیكە ناكات‪ .‬هاوبەشێتیكردنی‬ ‫ه��ەژم��وون��گ��ەرای��ی ل��ەگ��ەڵ لۆژیكی سیستەم‬ ‫ناكۆك و دژە‪ .‬یان شەڕ روودەدات و یەكێكیان‬ ‫سەردەكەوێت‪ ،‬هەژموونگەرایی لەدەست ئەودا‬ ‫دەبێت‪ ،‬یان سیستەمێكی دیكەی نو ‌ێ و بە‬ ‫بەرهەم لەدایك دەبێت و هێزی هەژموونگەرایی‬ ‫كۆن بەشی رووبەڕووبوونەوەی ناكات‪ .‬ئەویش‬ ‫لەچوارچێوەی یەكێتی دیالیكتیكیدا پێویست‬ ‫بكات لەرێگای شەڕەكانی بەرگری یان رێككەوتن‬ ‫بەردەوامی بەبوونی خۆی دەدات‪ .‬هەڵبژاردنی‬ ‫سەرمایەداری و باسكردنی سەربەخۆیی دەرەوی‬ ‫سیستەم جگە لەخۆ فریودان یاخود خۆبەزۆرزانی‬ ‫بەوالوە هیچ مانایەكی دیكەی نییە‪.‬‬ ‫لەحاڵەتێكی وەهادا پێویستە دەوڵەت ـ نەتەوەكانی‬ ‫لە كەلتووری خۆرهەاڵتی ناویندا ئاواكراون وەك‬ ‫قاڵبۆوەترین دەزگ��ا سیخوڕیەكانی دەوڵ��ەت ـ‬ ‫نەتەوەی هەژموونگەرا دادگایی بكرێن‪ .‬بۆ نموونە؛‬ ‫بیست و دوو دەوڵەت ـ نەتەوەی بچووكی عەرەبی‬ ‫تەنیا دەشێت لەمیانەی بەرژەوەندیەكانی دەوڵەت‬ ‫ـ نەتەوەی هەژموونگەرادا روون بكرێتەوە‪ .‬ناشێت‬ ‫روونكردنەوەیەكی دیكەی هەبێت‪ .‬تەنیا ئەوكاتەی‬ ‫بە دەوڵەت ـ نەتەوەیەكی بچووك رازی بوو قەوارەی‬ ‫ك��ۆم��اری توركیای پاشماوەی عوسمانیەكان‬ ‫دان��ی پێنرا‪ .‬بەجۆرێكی دیكە ئاوانەدەبوو و‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دەرفەتی ژیانی نەبوو‪ .‬وەك ت��ەواوی جیهان‬ ‫لەخۆرهەاڵتی ناوینیشدا دەوڵ��ەت ـ نەتەوەكان‬ ‫ئامرازی رزگاربوون لە تەنگژە نین‪ ،‬بەپێچەوانەوە‬ ‫ئامرازی قووڵكرنەوەی تەنگژەكانن‪ .‬ئامانجیان‬ ‫جێبەجێكردنی داخوازییە جیهانگیریەكانی دەوڵەت‬ ‫ـ نەتەوە هەژموونگەراكانە‪ .‬لەئاكامدا ئەوەش‬ ‫تەنگژەی سەرمایەداری دەكات بەجیهانگیری‪.‬‬ ‫لەبەر ئەوەی دەوڵەت ـ نەتەوەكانی خۆرهەاڵتی‬ ‫ناوین ئامرازێك نین لە كەلتووری ناوچەكەوە‬ ‫تێرخۆراك بن بەردەوام لەناو ناكۆكیەكدا دەژین‪.‬‬ ‫فاكتەرگەلێك دەخەنە سەر تەنگژەی دەسەاڵتی‬ ‫نەریتی كە سەرچاوەی خۆی لە نامۆبوون یان‬ ‫بیانیبوونیان وەردەگرێت‪ .‬بەو جۆرەش بەتەواوی‬ ‫لەراستینەی كەلتووری كۆمەڵگاكانی ناوچەكە‬ ‫دادەبڕێن‪ .‬ئەو دەزگا سیخوڕیانەی هیچ كێشەیەكی‬ ‫كۆمەاڵیەتی چارەسەر ناكەن تا دەچێت بێبایەخ و‬ ‫بێكەڵك دەبن‪ .‬هەرچەندە دەوڵەت ـ نەتەوەكانی‬ ‫ناوچەكە لە قۆناغی سەرەتای سەرمایەداریدا‬ ‫لەرێگای سەرمایەداری دەوڵەتەوە تۆزێك بوونی‬ ‫خۆیان رەوا كردبێت‪ ،‬بەاڵم لە ماوەیەكی كورتدا‬ ‫لەژێر ب��اری قورسی كێشە كۆمەاڵیەتییەكان‬ ‫هەناسەیان لەبەر بڕاوە‪ .‬تەنیا بە دژە ـ دیموكراسی‬ ‫نەوەستان‪ ،‬بەڵكو بوون بە ئانتی كۆمەڵگاش‪.‬‬ ‫وەك پێویستییەكی لۆژیكی لەدایكبوونی دەوڵەت ـ‬ ‫نەتەوەكان لەسەر بنەمای دژایەتیكردنی نەتەوەی‬ ‫دیموكرات ب��وو‪ .‬لەقۆناغەكانی درەنگیشیاندا‬ ‫ئ��ەو دژایەتییە بۆ دژای��ەت��ی كۆمەڵگابوون و‬ ‫كۆمەاڵیەتیبوون دەگۆڕێت‪ .‬ژینگە بەرەو داڕووخان‬ ‫دەبات‪ .‬ئەگەر بەشێوەیەكی بەرجەستە دۆخی‬ ‫ئەمڕۆیان تاوتو ‌ێ بكەین ئەوا دەتوانین باشتر‬ ‫دەرك بە راستیەكەیان بكەین‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪29‬‬

‫وتار‬

‫زمان و قەی رانی بەكارهێنانی وشە و زاراوە و ناوی بیانی‬

‫ئەڤین واڵت‬ ‫زمان كەناڵێكە یاخود دەزگایەكە بۆ دەربڕین و‬ ‫هەڵگری كۆمەڵێك تایبەتمەندییە‪ ،‬لە گەڵ هەبوونی‬ ‫كەرستە و ئامرازەكانی گەیاندن‪ ،‬لە زانستی‬ ‫زمانەوانی كۆن و نوێدا چەندین پێناسەی جیاوازی‬ ‫بۆ ك��راوە و لە كتێبە ئاسمانیەكانیشدا باسی‬ ‫لێوەكراوە كە بۆچی و چۆن پەیدا بووە و بۆچیش‬ ‫بەكار دەهێنرێت‪ .‬هەندێكیان تەنها بەزانستێكی‬ ‫مرۆیی و هەندێكیشیان بەزانستێكی سروشتی‬ ‫پێناسەی دەكەن‪ ،‬هەڵبەت هەردووكیان بەڵگەی‬ ‫خۆیان هەیە‪ ،‬كە ئاخۆ بۆچی زمان زانستێكی‬ ‫سروشتی و زانستێكی مرۆییە؟؟‪.‬‬ ‫هەندێكیشیان ئەڵێن‪":‬بریتیە لەهەر دووكی‪ ،‬واتا‬ ‫زانستی زم��ان دوو جەمسەرییە‪ ،‬هەم مرۆیی و‬ ‫هەمیش سروشتی‪ ،‬پێموایە ئەمەیان پەسندترە و‬ ‫بەڵگەكانیشی لەجێی خۆیدایە‪.‬‬ ‫گەربێت و تەماشایەكی زمانەكان بكەین دەبینین لە‬ ‫بوونی ژمارەی "دەنگ" یا خود "پیت"دا یەكسان نین‪،‬‬ ‫لە گەڵ ئەوەشدا شتێك نییە بەناوی زمانی هەژار‬ ‫و زمانی دەوڵەمەند‪ !...‬واتا كەمی و زۆری دەنگ‬ ‫"پیت"ەكان پێوەر نین بۆ دەوڵەمەندی یان بەرزی‬ ‫ئاستی زمان‪ ،‬تەنانەت بۆ رێژەی بەكارهێنانیشی‪،‬‬ ‫چونكە زمانەكان بەپێی ئەو دەنگ و پیتانەی هەیانە‬ ‫وشە و زارا‌وە و كەرستە و دەربڕینیەكانی خۆیان‬ ‫رێكدەخەن‪ ،‬بەبێ گەڕان و وەستان بۆ دۆزینەوەی‬ ‫دەنگێكی تر‪ ،‬زمان هەیە زیاتر لە (‪ )40‬پیت لەخۆ‬ ‫دەگرێ‪ ،‬هەمیشە تەنها (‪ )17‬دەنگ"پیت"!‪ ،‬ئەمە‬ ‫ئەوە ناگەیەنێ كە ئەمیان زمانێكی دەوڵەمەندە و‬ ‫ئەویان هەژارە‪ ،‬بەاڵم رەنگە بارودۆخی سیاسی و‬ ‫ئابوری و بازرگانی و زڵهێزی زۆرجار رۆڵ ببینن‬ ‫لە پەرەسەندن و بااڵدەستبوونی زمانەكان‪ ،‬بگرە‬ ‫زۆربەی جار تا دەگا بە سنوری واڵت و ناوچەیەك‪،‬‬ ‫زمان هەبێ سنوری كیشوەریش ببەزێنێ و رەواج‬ ‫و بایەخێكی ئەوتۆی ئاست بەرز پەیدا بكات‪ ،‬وەك‬ ‫ئەمڕۆی زمانی ئینگلیزی كە لە واڵتانی دونیادا و‬ ‫دوای زمانی دایك لە پلەی یەكەمدا لەبەكارهێناندا‬ ‫جێدەگرێ‪ .‬جگە لە بەكارهێنانیشی بەشێوەیەكی‬ ‫تایبەت چەندین وشەشی لێ پەڕیونەتە نێو‬ ‫زمانەكانی تر و تێكەڵ بەكارهێنانی كەرستە‬ ‫زمانیەكان بوونە و بەكارهێنانیشیان دۆخێكی‬ ‫ئاسایی وەرگ��رت��وە‪ ،‬ئەگەر باشوری كوردستان‬ ‫بەنمونە وەرگرین‪ ،‬لە دوای راپەڕینی (‪ )1991‬و‬

‫گرتنەدەستی دەسەاڵتی خۆبەڕێوەبەری‪ ،‬جگە‬ ‫لەمانەوەی چەندان وشەی عەرەبی كە بەهۆكاری‬ ‫جیاوازی وەك؛ ئاین‪ ،‬كاریگەری ئەدەبی عەرەبی‪،‬‬ ‫سیاسەتی زۆرەملێ و بەعەرەبكردن‪ ،‬هاوسنوری لە‬ ‫گەڵ ئێراق و ‪ ...‬هاتونەتە نێوزمانی كوردی‪.‬‬ ‫چ��ەن��دی��ن وش���ە و زاراوەی ئ��ی��ن��گ��ل��ی��زی و‬ ‫جیهانیش"بەگشتی بیانی" هاتونەتە نێو زمانی‬ ‫كوردی بە "نوسین و ئاخاوتن"ەوە‪ ،‬كە زۆربەی‬ ‫جاربەهۆی تێنەگەیشتن و ئاشنا نەبوون پێیان‪،‬‬ ‫تێنەگەیشتن دروست دەبێ لەنێوان دوو كەناڵە‬ ‫سەرەكیەكەی زماندا‪ ،‬كە بریتین لە قسەكەر و‬ ‫گوێگر‪ ،‬یان"ئاخێوەر و بیسەر"‪ ،‬ئەم بەكارهێنانەش‬ ‫لە ئاستێكی بەرزدایە و لەحاڵەت تێپەڕیوە بۆوه به‬ ‫دیاردە!!‪ .‬هەندێ زاراوە و وشەی وەك؛ ئەنتەرنێت‪،‬‬ ‫هوتێل‪ ،‬ناسیۆنالیزم‪ ،‬ماركێت‪ ،‬كالسیك‪ ،‬كافێ‪،‬‬ ‫مۆڵ و ‪ ...‬هتد‪ ،‬تا ڕادەیەك بوونەتە ئاشنا بەگوێی‬ ‫تاكی نێو كۆمەڵگە جیاوازەكان‪ ،‬لەهەر كۆمەڵگە و‬ ‫واڵتێكدا بەكاریان ببەی كەم كێشە لە تێگەیشتن‬ ‫دروست دەكەن‪ ،‬ئەمانەش پێیان دەگوترێ وشە‬ ‫و زاراوە جیهانیەكان‪ ،‬لەسەرێكیشدا شوێنی‬ ‫بەكارهێنانی وشە و زاراوە رەسەنەكانی زمانیان‬ ‫گرتوە و ئەمەش وەك قەیران سەیردەكرێن!‪.‬‬ ‫ئ��ەم��ە س��ەب��ارەت ب��ە وش��ە و زاراوە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫هەڵسەنگاندنێكیش بۆ ناوەكان بكەین"ناوی كەس"‬ ‫ئەوا دەبینین جگە لەناوی عەرەبی و فارسی و‬ ‫توركی‪ ،‬وەك پێشتر ئاماژەمان پێدا بەهۆكاری‬ ‫جیاجیاوە هاتونەتە نێو زمانەكەمان‪ ،‬بۆ ناویش‬ ‫دەكرێ لێكدانەوەیەكی چەشنی هی وشە و زاراوەی‬ ‫بیانی بۆ بكرێ‪ ،‬بەاڵم گەر تا دوێنێ ناوە عەرەبی‬ ‫‪ ،‬فارسی و توركییەكان بوونیان هەبوبێ بەسەر‬ ‫كاریگەری ناونانی تاكی كورد لە الیەن خێزانەوە‪،‬‬ ‫ئەوا ئێستا و لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ناونان سنوری ناوە‬ ‫رۆژهەاڵتیەكانی تێپەڕاندوە و ناوە رۆژئاوایەكان یان‬ ‫بەواتایەكی تر بیانیەكان‪ ،‬وەك؛ ئینگلیزی و كۆری‬ ‫و بەشێك لەناوە عەرەبیەكانی چەرخی تاریكی‬ ‫وەك‪":‬نانسی‪ ،‬ئەیمەن‪ ،‬نەوال‪ ،‬ساهیر و موهەنەد‬ ‫و ‪ ....‬دەیان ناوی دیكە‪ ،‬جا بەهەر هۆكارێكی‬ ‫سەرسامبوون بێ بەكەسایەتیە هونەرییەكان‪،‬‬ ‫بەتایبەتیش گۆرانیبێژ و ئەكتەرەكان‪ !..‬یانیش‬ ‫تەنها الساییكردنەوەیەكی بێ بنەما و نەبوونی‬ ‫مەبەستێكی وابێ‪ .‬لە كاتێكدا چەندەها ناوی پڕ واتا‬ ‫و بگرە كورت و لەسەر زمان ساناش لەنێو زمانی‬ ‫كوردیدا بوونیان هەیە‪ ،‬یانیش ناوی چیا و ناوچە‬ ‫و شارە كوردییەكان یەكجار زۆرن و گونجاویشن‪،‬‬ ‫بەاڵم گەر ئەو ناوانە بەناوی غەیرە كوردی و بیانی‬ ‫لە السایی كردنەوە بێ‪ ،‬پێموایە هەمیشە لە السایی‬ ‫كردنەوەی ئێمەی كورددا دوو خاڵ خۆیان دەهێنە‬ ‫پێش‪ ،‬یان دەكرێ بڵێم السایی كردنەوەی ئێمە یان‪:‬‬ ‫‪1‬ـ لەنەزانین و بێ ئاگاییەوەیە‪2 .‬ـ ی��ان لە‬ ‫دەمارگیری و خۆبەكەمزانین‪ !...‬ئەمەم چەند ساڵ‬ ‫پێش ئێستا لە "ئەدەبی بەراوردكاری"شدا تێبینی‬ ‫كرد‪ ،‬تێنەگەیشتن و پرسیاری خەڵكی لە واتا و‬ ‫مانای ئەو ناوە بیانیانە زۆربەی جار وەاڵمەكەی‬ ‫بێ وەاڵمیە!!‪.‬‬

‫لە راستیدا ئەو كەسەی ناوەكەشی لێناوە خۆشی‬ ‫مانای ناوەكە نازانێ و هەم ئەو كەسەش كە ناوەكەی‬ ‫لێنراوە‪ ،‬ئەوەش خۆی لە خۆیدا نەك كێشەیەكە و‬ ‫بەتەنیا‪ ،‬بگرە قەیرانێكیشە‪ ،‬دەرچوون لێی بە رێگا‬ ‫چارەی بەئاگا هاتنەوە و رۆشەن بوونەوەی بیری تاك‬ ‫دواترخێزانی كوردە‪ ،‬هاوكات لە گەڵ گەڕان بەنێو‬ ‫فەرهەنگ و ئەدەب و وێژە و كەلتوری زمانەوانی‬ ‫كوردیماندا كە پڕن لەناوی جوان و ناسك‪ ،‬بەواتا‬ ‫كورت و ئاسان لەسەر زاران‪ ،‬كە چی ناهۆشیاری‬ ‫تاكی كورد كە زیاتر مەبەستە لێی چینی خوێندەوار‬ ‫و بەناو رۆشنبیرەكەیە‪ ،‬وای كردوە زۆربەی جار‬ ‫ناوی كوردی سەردەم و ناوی بیانی جیا نەكاتەوە‪،‬‬ ‫یان بەواتایەكیتر لێی تێنەگات! ئەوەی لێی تێئەگات‬ ‫ناوەكانی خودا و فالن پێغەمبەر و فالن ئەسحابە‬ ‫و فالن موجاهیدی هاوچەرخی تاریكییە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫لەبەر هۆكاری ئاینی و وابەستە بوونیەتی پێی‪،‬‬ ‫نەنك و باپیری لە دونیا دەرچوونە ئەو ناوەكانیان‬ ‫زیندوو دەكاتەوە‪ ،‬عائیشە‪ ،‬فاتمە‪ ،‬زەینەب‪ ،‬ئامینە‪،‬‬ ‫خەدیجە‪ ...‬ئەمە بۆ ناوی كەمنی زۆرجار بەجواب‬ ‫هێناوە و گوتومن بەڵكو هەستیان بەالی گۆڕینی‬ ‫ناوەكانیاندا بجولێ‪ ...‬بۆ كوڕیش؛ ئیبراهیم‪ ،‬عیسا‪،‬‬ ‫خالید‪ ،‬جبرائیل‪ ،‬رەزوان و‪ ...‬لە محەمەدیش هەر‬ ‫مەپرسە‪ ،‬ناوەكەی لەژێر كاریگەری موحیبەتی بێ‬ ‫بنەما یان بۆی چ ئاگرێكی كردۆتەوە‪ ،‬هەندێك‬ ‫جار لە پۆلێك هەیە (‪ )15‬تا (‪ )20‬قوتابی بەم‬ ‫ناوەی تیایە‪ ،‬مامۆستاكان بەناوی باوكیان بانگیان‬ ‫دەكەن!‪.‬‬ ‫قەیرانی زۆری وشە و ناوە بیانیەكان یەك و دوان‬ ‫نین‪ ،‬لە هەموویان كاریگەرتر دوان��ن‪ .‬نەبوونی‬ ‫رۆشنبیری و الوازی پەیوەست نەبوون‪ ،‬نەبوونی‬ ‫ئینتیمای نەتەوەیی‪ ،‬بۆ پێچەوانەكردنەوەی ئەو‬ ‫دوو هۆكارە و هەرچی هۆكاری ترە بە پراكتیك‪،‬‬ ‫لە رۆژگ��اری ئەمڕۆدا هیچ بە ئاستەنگ یاخود‬ ‫زەحمەتیەكی مەحاڵ نابینم‪ .‬ئ��ەوەی بخوازرێ‬ ‫دەك��رێ لە بازنەی تیۆڕیەوە وەریچەرخێنینە‬ ‫بازنەی پراكتیك‪ .‬بیرمان رۆشن بكەینەوە و گیانی‬ ‫پەیوەستبون و ئینتیمای نەتەوەییمان زیندو‬ ‫بكەینەوە‪ ،‬ئەمڕۆ بەهۆی قورسی سەنگی خەباتی‬ ‫نەتەوەیی و سیاسیمان لە هەر بەشێكی كوردستاندا‬ ‫ئەوە گونجاوە و بە پێچەوانەوە بە عەرەبكردن و بە‬ ‫تورككردن لەسەر كوردانی رۆژئاوا و باكور لەئاستی‬ ‫هەرە الوازی و بێ كاریگەریدا خۆی دەبینێتەوە‪،‬‬ ‫دەكرێ لە چەند ساڵێكی دیكەشدا رۆژهەاڵت لە‬ ‫دۆخێكی ئ��اوادا خۆی نزیك بكاتەوە‪ ،‬باشوریش‬ ‫بەهۆی حوكمی خۆبەڕێوەبەری و هەڵگرتنی قەدەغە‬ ‫لەسەر بەكارهێنانی زمانی كوردی بۆ زیاتر لە (‪)20‬‬ ‫ساڵ و كرانەوەی ئابوری و بازرگانی و هاتنی‬ ‫چەندین كۆمپانیای جۆراوجۆر و هەمە الیەن بەڕووی‬ ‫واڵتانی خاوەن زمانی جیاواز و تێكەڵبوونمان لە‬ ‫گەڵ یەكتری‪ ،‬دەكرێ بەئاستێكی بڕێك جیاواتر و‬ ‫روانینێكی دیكەوە شرۆڤە و لێكدانەوەی بۆ بكەین‪.‬‬

‫‪gulaciya@yahoo.com‬‬


‫وتار‬

‫‪30‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫پیالنگێری لە ئامەدەوە بۆ كەركوك‬

‫خەڵكی كەركوك مافی خۆیەتی هیچ متمانەیەكی بەحیزبی كوردی نەمێنێت‬

‫كوردۆشوانی‬

‫شاری كەركوك لەو كاتەوە كراوە بە بەشێك‬ ‫لە دەوڵ��ەت��ی ئ��ێ��راق‪ ،‬گەلی ك��ورد خەبات‬ ‫دەكات بۆ ئازاد كردنی و عەرەبی دەسەاڵتدار‬ ‫تەعریبی دەكات و توركمان بە شاری توركمان‬ ‫پێناسەی دەك��ات‪ .‬لە ڕاستیدا ئ��ەو شارە‬ ‫شارێكی كوردستانییە بەڵگەنامە مێژویەكان‬ ‫ئەوەیان پشتڕاستكردۆتوە‪ ،‬بەاڵم هەركەس‬ ‫دەخ����وازێ خ��ۆی وەك خ��اوەن��ی كەركوك‬ ‫دەربخات‪ ،‬خاوەنێك كە تەنها بەروبوومەكەی‬ ‫بخوات و خەڵكەكەی فەرامۆش بكات‪ ،‬جێی‬ ‫خۆیەتی بۆ ئەوالیەنە بە ناوخاوەنە بێخەمانەی‬ ‫كەركوك ئەو دروشمە بڵێنەوە"ژێرخان بۆ‬ ‫خۆمان سەرخان بۆ سوتان"‪ .‬بەڕاستی نزیكەی‬ ‫هەشتاوحەوت ساڵە ژێرخانی ئەوشارە بەتااڵن‬ ‫دەبرێت و خەڵكەكەشی تەنها نەهامەتی پێ‬ ‫ڕەوا دەبینرێت‪ ،‬سەردەمانێك زلهێزی جیهانی‬ ‫و دوای ئەوەش پاشای واڵت و سی و پێنج‬ ‫ساڵ ڕژێمی بەعسی و دە ساڵیش دەسەاڵتی‬ ‫تێكەڵی كورد و عەرەب و توركمان و تەنانەت‬ ‫جارێكی تر زلهێزی جیهانی و هەرێمیش‬ ‫دەستیان خستوەتە بیناقاقەی ئەو شارە‬ ‫سوتاوە‪ ،‬تا ئێستا كەركوك و كەركوكییەكان‬ ‫ئاسودەییان بەخۆیانەوە نەبینیوە‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫دەس��ەاڵت��داری ك��ورد لەسەردەمی خەباتی‬ ‫شاخەوە ناوی جۆراوجۆریان لە كەركوك ناوە‪،‬‬ ‫بەاڵم لەو كاتەی خۆیان دەستیان بەكەركوك‬ ‫گەیشت ناوەكان بێ ناوەڕۆك مایەوە‪ ،‬ئێستاش‬ ‫كەركوك هەر ئەو شارە خێر لەخۆ نەدیوەیە‬ ‫كە دەیان ساڵە ب��ەدوای ئاسودەییدا وێڵە‪،‬‬ ‫هەرچی حیزبی باشوری كوردستان هەیە ناوی‬ ‫كەركوكی لەبەرنامەی حیزبەكەیدا داناوە و لە‬ ‫كارنامەی هەڵبژاردنەكانیشدا هەمیشە كەركوك‬ ‫دروشمێكی زەق و بەرچاوە بۆ بەدەستهێنانی‬ ‫دەنگی زیاتر‪ ،‬ب��ەاڵم ئەو كاتەی كەركوك‬

‫پێویستی بە حیزبە كوردستانیەكان بێت‬ ‫الیەنێك خاوەنداریەتی لێناكات و دەستبەرداری‬ ‫بەرژەوەندی حیزبی نابێت‪ ،‬باشترین نمونەش‬ ‫ئەوەی ئێستایە كە حیزبە كوردیەكان دوو‬ ‫ڕۆژ بەسەر هاوپەیمانیەكەیاندا تێنەپەڕی ئەو‬ ‫لیستەی ناوی كەركوكی كوردستانیان لێ نابوو‬ ‫هەڵیانوەشاندەوە‪.‬‬ ‫لیستی كەركوكی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی‬ ‫ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق كە بڕیارە‬ ‫لە كۆتایی مانگی چ��واری ساڵی ئایندە‬ ‫ئەنجامبدرێت‪ ،‬جێی دڵخۆشی تەواوی گەلی‬ ‫ك��ورد بوو نەك هەر كەركوكیەكان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمجارەش پیالنگێڕی دوژمنانی ك��ورد و‬ ‫بەرژەوەند حیزبی كوردی نەیانهێشت كەركوك‬ ‫و كەركوكیەكان بۆ ی��ەك جاریش الیەنە‬ ‫سیاسیەكانی كورد بەتەبایی و یەكڕیزی ببینن‪،‬‬ ‫هەرچەندە هۆكاری شكستهێنانی یەكڕیزی‬ ‫كورد لە كەركوك هەردوو حیزبی دەسەاڵتداری‬ ‫هەرێم یەكتر تۆمەتبار دەكەن‪ ،‬بەاڵم سەرجەم‬ ‫حزبەكان بێ هەڵوێست ب��وون و ملكەچی‬ ‫پیالنگێڕیەكی دوژمنانی كوردستان بوون‪.‬‬ ‫الی كەس ش��اراوە نییە كە توركیا دوژمنی‬ ‫سەرسەختی كوردە و هەمیشە شاری كەركوكی‬ ‫وەك شارێكی توركمانی پێناسە كردووە‪ .‬لە‬ ‫دووای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە بە ئاشكرا‬ ‫دەستی توركیا لە كەركوك بینراوە‪ .‬ئێستاش‬ ‫توركیا عەرەبە شۆڤینییەكان و توركمانەكانی‬ ‫كەركوكی بانگهێشتی ئەستەمبۆڵ كردووە لە‬ ‫هەوڵی ئەوەدایە ڕێكیانبخات بۆ ئەوەی لیستی‬ ‫بەهێز پێكبهێنن بە مەبەستی بەدەستهێنانی‬ ‫زۆرت��ری��ن دەن��گ بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری‬ ‫پەرلەمانی ئ��ێ��راق‪ .‬هەڵبەتە دوو لیستی‬ ‫بەهێزی توركمانی و عەرەبی بە پشتیوانی‬ ‫توركیا ڕاستەوخۆ بۆ دژایەتی گەلی كوردە‪.‬‬ ‫بێگومان لیستێكی كوردی یەكگرتوو بەناوی‬ ‫كەركوكی كوردستان بۆ توركیا هێڵی سورە‪،‬‬ ‫بۆیە ب��ڕوای ت��ەواوم ب��ەوە هەیە لێكترازانی‬ ‫لیستە كوردیەكەی كەركوك پیالنێكی تری‬ ‫توركیایە و سەركەوتنی بەدەستهێنا‪ ،‬هێشتا‬ ‫مانگیك بەسەر ئەو پیالنەدا تێنەپەڕیوە كە‬ ‫حكومەتەكەی ئ��ەردۆغ��ان لە ئامەد بەردی‬ ‫بناغەی بەهاوكاری هەندێك كوردی بۆ دانا‪،‬‬ ‫پیالنێكی تری لە كەركوك بەئەنجام گەیاند‪.‬‬ ‫ئەوەی لەناوڕاستی مانگی یانزەی ڕابردوو لە‬

‫شاری ئامەد بینیمان دژایەتیەكی ڕاستەوخۆی‬ ‫دەسكەوتەكانی ڕۆژئ��اوای كوردستان بوو‪،‬‬ ‫هاوكات هەوڵدانبوو بۆ دروستكردنی پارتێكی‬ ‫كارتۆنی بۆ الوازك��ردن��ی پارتی ئاشتی و‬ ‫دیموكراتی‪ .‬هەموو ئەوانەش لەچوارچێوەی‬ ‫پیالنگێڕیەكانی حكومەتی توركیادایە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بێگومان هەرگیز بەبێ هاوكاری كورد ئەو‬ ‫پیالنانە بە ئەنجام ناگات‪ ،‬بۆیە پێم وایە ئەوەی‬ ‫لە كەركوك ڕویدا درێژكراوەی ئەو پیالنەیە‬ ‫كە لە ئامەد دەستی پێكردووە‪ ،‬چونكە ئەوە‬ ‫ئاشكرا بوو لیستی كەركوكی كوردستانی‬ ‫دەستكەوتێكی زۆر گرنگ و میژووییە بۆ گەلی‬ ‫كورد‪ ،‬ئەودەسكەوتەش زیانی بەپیالنەكانی‬ ‫توركیا دەگەیاند‪ ،‬بۆیە گومان لەوەدا نییە كە‬ ‫دەسەاڵتداری تورك هەموو هەوڵێك دەخاتە‬ ‫گەڕ بۆ ئەوەی شكست بە پرۆژەی كورد بهێنێ‬ ‫لە تەواوی بەشەكانی كوردستاندا‪ .‬توركیا لەو‬ ‫دژایەتیەی بەرامبەر كورد پەیڕەوی دەكات‬ ‫جێی رەخنە و لۆمە كردن نییە لە بەر ئەوەی‬ ‫بەئاشكرا كورد بە دوژمنی خۆی دەزانێت‪،‬‬ ‫دەوڵەتێكە لەسەر شكستی كورد خۆی بونیاد‬ ‫ناوە بۆیە هەردەم پێیوایە سەركەوتنی كورد‬ ‫شكستی ئەوە‪ ،‬ئەو تێڕوانینە شۆڤییەنیستیە‬ ‫دەیان ساڵە كاری لەسەر دەكات‪ ،‬پرسیاری‬ ‫سەرنج ڕاكێش ئەوەیە بۆ دەبێت كورد ئەزمون‬ ‫لە شكستەكانی رابردووی خۆی وەرنەگرێت‪،‬‬ ‫دەیان جار میر و دەسەاڵتخوازی كورد كەوتونەتە‬ ‫تەڵەی توركەكانەوە‪ ،‬بەاڵم دوبارە و چەندبارە‬ ‫بەهەمان ڕێگەدا دەڕۆن و شكستێكی تر بۆ‬ ‫خۆیان و سەركەوتنێكی تر بۆ توركەكان تۆمار‬ ‫دەكەن‪ .‬بڕوام وایە لەسەردەمی ئێستادا دەست‬ ‫تێكەڵكردن لەگەڵ دوژمنێكی سەرسەختی‬ ‫وەك توركە خۆپەرستەكان بۆ هەر ئامانج و‬ ‫مەبەستێك بێت شكستێكی گەورە بەدوای‬ ‫خۆیدا دەهێنی بۆ ئەو الیەنەی دەستی بۆ‬ ‫دوژمن ڕاگرتووە‪ ،‬ئەو سەردەمە بەسەر چووە‬ ‫كورد گیرۆدەی شكستی گەورە و ماڵ وێرانكەر‬ ‫بێت‪ ،‬ڕاستە پیالنگێڕیەكان پێواژۆی گەیشتن‬ ‫بە سەركەوتن دوادەخات‪ ،‬بەاڵم هەرگیز پەكی‬ ‫ناخات و كۆتایی پێناهێنێت‪ ،‬هەموو كەس‬ ‫دەزانێ یەكڕیزی گەرەنتی سەركەوتنی كوردە‬ ‫و لێكترازانیشی سەركەوتنی نەیارەكانێتی‪،‬‬ ‫ئیتر بیانو و پاساو هێنانەوە بۆ ئەو لێكترازانە‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪31‬‬

‫وتار‬

‫بەڕاستی مایەی شەرمە بۆ حیزبە كوردیەكان دوای ئەوەی مژدەی یەكڕیزیان بە خەڵكدا ئیستا‬ ‫بەحەوت لیست بەژداری هەڵبژاردن بكەن‪ ،‬ئەبێ چ پەیامێكیان بۆ دەنگدەری كورد هەبێت بۆ ئەوەی ڕازی‬ ‫بكەن بچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان لە كاتێكدا عەرەب و توركمان بەتەبایی و یەكڕیزی بەشداری‬ ‫پرۆسەكە دەبن‪ .‬دەنگدەری كورد مافی ڕەوای خۆیەتی دەنگ بەهیچ الیەنێك نەدات؛ چونكە هیچ شتێك‬ ‫بونی نییە بەناوی كوردایەتی و نەتەوایەتیەوە‪ ،‬ئەوەی بونی هەیە تەنها حیزبایەتیەكی وشكی بێ خێر و‬ ‫بێرە‪ ،‬ئایا دەبێ چ نهێنیەك لەوەدا بێت بەكشانەوەی یەك الیەن لە لیستی كەركوكی كوردستانی سەرجەم‬ ‫الیەنەكانی تر لەبەر یەك هەڵوەشێنەوە؟!‬ ‫………‪.‬‬ ‫ئەمجارەش پیالنگێڕی دوژمنانی كورد و بەرژەوەند حیزبی كوردی نەیانهێشت كەركوك و كەركوكیەكان‬ ‫بۆ یەك جاریش الیەنە سیاسیەكانی كورد بەتەبایی و یەكڕیزی ببینن‪ ،‬هەرچەندە هۆكاری شكستهێنانی‬ ‫یەكڕیزی كورد لە كەركوك هەردوو حیزبی دەسەاڵتداری هەرێم یەكتر تۆمەتبار دەكەن‪ ،‬بەاڵم سەرجەم‬ ‫حزبەكان بێ هەڵوێست بوون و ملكەچی پیالنگێڕیەكی دوژمنانی كوردستان بوون‬ ‫هیچ بەهایەكی نییە و خەڵكی كوردستان لە‬ ‫ئاستێكی وشیاری وەهادایە كە ئیتر فریو‬ ‫نەدرێت بەقسەی زل و بێ ناوەڕۆك‪ .‬ئەوەی‬ ‫بەسەر لیستەكەی كەركوكدا هێنرا زیانێكی تر‬ ‫بوو لە كەركوك و كەركوكیەكان درا بەر لەوەی‬ ‫كە لە گەلی كورد درابێت‪ ،‬خەڵكی كەركوك‬ ‫مافی خۆیەتی هیچ متمانەیەكی بەحیزبی‬ ‫ك��وردی نەمێنێت‪ ،‬بەڕاستی مایەی شەرمە‬ ‫بۆ حیزبە كوردیەكان دوای ئ��ەوەی مژدەی‬ ‫یەكڕیزیان بە خەڵكدا ئیستا بەحەوت لیست‬ ‫بەژداری هەڵبژاردن بكەن‪ ،‬ئەبێ چ پەیامێكیان‬

‫بۆ دەنگدەری كورد هەبێت بۆ ئەوەی ڕازی‬ ‫بكەن بچێتە س��ەر سندوقەكانی دەنگدان‬ ‫لە كاتێكدا ع��ەرەب و توركمان بەتەبایی و‬ ‫یەكڕیزی بەشداری پرۆسەكە دەبن‪ .‬دەنگدەری‬ ‫ك��ورد مافی ڕەوای خۆیەتی دەن��گ بەهیچ‬ ‫الیەنێك نەدات؛ چونكە هیچ شتێك بونی نییە‬ ‫بەناوی كوردایەتی و نەتەوایەتیەوە‪ ،‬ئەوەی‬ ‫بونی هەیە تەنها حیزبایەتیەكی وشكی بێ‬ ‫خێر و بێرە‪ ،‬ئایا دەبێ چ نهێنیەك لەوەدا بێت‬ ‫بەكشانەوەی یەك الیەن لە لیستی كەركوكی‬ ‫كوردستانی سەرجەم الیەنەكانی تر لەبەر‬ ‫یەك هەڵوەشێنەوە؟! ئەوە باشترین بەڵگەیە‬

‫بۆ ئەوە كە حزبایەتی لە پێناوی كوردایەتیدا‬ ‫نییە؛ بەڵكو تەنها پاراستنی بەرژەوەندی‬ ‫تایبەتە و هیچی تر‪ .‬دەبو حیزبەكان تەنها‬ ‫لەبەرخاتری ن��اوی كەركوكی كوردستانی‬ ‫چاویان لەبەرژەوەندیە حزبیەكانیان بپۆشیایە‬ ‫و گیرۆدەی پیالنی دوژمنانی كورد و كەركوك‬ ‫و كوردستان نەبونایە‪ .‬ئەوەی لە بەرامبەر‬ ‫كەركوك كرا وشككردنی چ��رۆی هیواكانی‬ ‫خەڵكی كوردستان بەگشتی و كەركوكیەكان‬ ‫بەتایبەتی سەبارەت بە چارەنوسی شارەكە‬ ‫بوو‪ ،‬ئێستا ئاشكرایە كەركوك لە رۆژەڤی‬ ‫دەسەاڵتداری كورددا دۆسێیەكی فرامۆشكراوە‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪32‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ژینگەی سەقەت‪ ،‬مرۆڤی سەقەتی لێبەرهەمدێت‬

‫ئیدریس سه‌دیق‬

‫خەڵك دەزانن چۆن دەجەنگم‪ ،‬بەاڵم نازانن چۆن‬ ‫پالن بۆ سەركەوتنەكانم دادەنێم‪".‬سەنتسۆ ـ‬ ‫سەركردەی چینی"‪.‬‬ ‫بنیامین فرانكلین دەڵێ‪":‬پەروەردە لە سوپایەكی‬ ‫ئامادە باشترە بۆ پاسەوانیكردنی ئازادی"‪.‬‬ ‫ئەوەی بەچاوی خۆمان دەبینین لەمەڕ گەشەكردن‬ ‫و پێشكەوتنە خیراییەكانی واڵت��ان��ی دونیا‬ ‫لەبوارە جیاجیاكاندا بەهۆی پەروەردەی راست‬ ‫و دروستی تاكی كۆمەڵگاوە بووە بەتایبەتیش‬ ‫گەنجەكان كە چۆن ئامادە دەكرێن رۆڵی گرنگ و‬ ‫بەرچاویان هەبێت لە گۆڕانكاریەكانی گۆڕەپانی‬ ‫ئابوری و كۆمەاڵیەتی و سیاسی و ‪ ...‬هتد‪.‬‬ ‫كاتێ هەوڵی ئاراستە و پەروەردەیەكی شایستە‬ ‫و رەوا بدرێت بۆ خەباتكردن دژی پووچگەرایی‬ ‫و لەدەستدانی كەرامەت و لەكەداركردنی بۆ‬ ‫لەدایكبوونێكی نوێ و نەهێشتنی ئاستەنگەكانی‬ ‫ب��ەردەم��ی و چ��ڕك��ردن��ەوەی ه��ەوڵ��ەك��ان بۆ‬ ‫تێگەیشتن لەكێشەكانی نێوان دوو جەمسەری‬ ‫ستەم و ئێش و ئازار و جوانی بەهای مرۆڤدا لە‬ ‫هەوڵ و تێكۆشاندایە بۆ بەردەوامبوونی كاروانی‬ ‫ئاسوودەیی و بەختەوەری‪.‬‬ ‫هەر كۆمەڵگەیەك خۆی لەوەدا دەبینی كە گەنجان‬ ‫بەتایبەتی دەبێ بەرهەمهێنەر و بەدڵنیایی و‬ ‫متمانە بەخۆ بوونەوە هەنگاو بەرەو جیهانێكی‬ ‫نوێ‪ ،‬ئاسۆیەكی گەش دەنێ‪ ،‬ئاستی لێكدانەوە‬ ‫و وشیاری و كارامەیی و شارەزایی پاڵپێوەنەری‬ ‫راستەقینەن بۆ ئەوەی سۆزی نیشتمانپەروەری ال‬ ‫مەزن بێت و میللەتیشی خۆشبوێت‪ .‬هەر پێوانە‬ ‫و هەڵسەنگاندێك لە كار و چاالكیەكاندا بكرێت‬ ‫لە پراكتیكدا دەبێ دڵسۆزی تیادا رەچاو بكرێت‬ ‫و بەتایبەتیش كە ئەمڕۆ كۆمەڵگە پێویستی‬ ‫بەسیستەمێكی نوێ و مۆدیرنی بەرێوەبردن‬ ‫ه��ەی��ە‪ .‬بۆیە ك��اراك��ردن��ی ت��اك بەبەرنامە و‬ ‫پ��ەروەردەی نەتەوەیی‪ ،‬بێگومان داهاتوویەكی‬ ‫گەشی لێبەدیدەكرێ و مسۆگەركردنی ژیان و‬ ‫گوزەرانێكی شاد و بەختەوەری لێدەكەوێتەوە‪.‬‬ ‫بەدڵنیاییەوە قوتابخانەی راستەقینەی هەر‬

‫نەتەوەیەك لەبەرێوەبردنی دەسەاڵتدا‪ ،‬رۆشنبیری‬ ‫گشتیە كە كاتێ مێشكی مرۆڤ دێتە كاركردن‬ ‫و لێكدانەوە و پرسیاركردن بەرێكوپێكی؛ ئینجا‬ ‫ن��اوەڕۆك لەروخسار جیادەكاتەوە و ب��اوەڕ و‬ ‫متمانەی راستەقینەی پتەوی الدروست دەبێ‬ ‫سەبارەت بەكۆمەڵگە و رووداوەكان بۆ ئەوەی‬ ‫هەرچی پێشكەشی بكات هەڵقواڵوی باوەڕ‬ ‫و خۆشەویستیەكەیەتی‪ .‬هزر و لێكدانەوە و‬ ‫توانا بەگوڕەكەی پاڵپێوەنەرن و كلیلی دەرگا‬ ‫داخراوەكانن وەك ئەستێرەناسەكان‪ ،‬داهاتوو‬ ‫دەخوێننەوە‪.‬‬ ‫كاتێ دڵەكان پڕ دەبن لە سۆز و خۆشەویستی و واتا‬ ‫جوانەكانی ژیان‪ ،‬دەبن بەمۆم و هەزاران مۆمیتر‬ ‫دادەگیرسێنێ و هەزاران دڵیتر روناكدەكاتەوە‪.‬‬ ‫هەوڵبدرێت تاكی كۆمەڵگە"گەنجەكان"پەروەردە‬ ‫بكرێن لەسەرچۆنیەتی هەڵسوكەوتكردن و‬ ‫رەفتاركردن لەگەڵ پێشهات و رووداوەك��ان و‬ ‫بەرپرسیارێتی و ئەركەكانی بۆ وەدەستهێنانی‬ ‫ك��اری م��ەزن و داهێنانی ن��وێ‪ .‬پیادەكردنی‬ ‫بەرنامەكانیش ئەوەندە سووك و ئاسان نییە‪،‬‬ ‫بەڵكو سەركەوتنی شاخێكی پڕ لەهەوارز و‬ ‫سەختە كە پێویستی بەچاوساخی و بوێری و‬ ‫وریایی و متمانە بەخۆبوون هەیە‪ .‬بۆیەش هیچ‬ ‫كارێكی مەزن مسۆگەر نابێت بەبێ مسۆگەركردنی‬ ‫توانای گەنجەكان‪ .‬كاتێ گەنجەكان تووشی‬ ‫هەژان و نیگەرانی دەروون��ی دەبنەوە بەهۆی‬ ‫ل��ەك��ەدارك��ردن��ی ب��ەه��ای كەسێتیەكەیەوە‬ ‫لەالیەن دەسەاڵت لەرووی كۆمەك و پاڵپشتی‬ ‫نەكردنیان بۆ وەدیهێنانی سەركەوتنی بەرچاو‬ ‫لەكەرتە جیاوازەكاندا بەمەبەستی بنیاتنانی‬ ‫داه��ات��ووی��ان��ەوە وەك فاكتەرێك داهێنەر و‬ ‫جیاواز لە هزر و تواناكانیەوە مامەڵەیان لەگەال‬ ‫بكرێت؛ ئەوا بەدڵنیایەوە داهاتوویان ئاڵۆز و‬ ‫لێڵ دەبێت و وێناكردنی كۆمەڵگاش تەماوی‬ ‫دەبێت و تووشی گۆشەگیری و دەمارگیری و‬ ‫بێزاری دەبن‪ .‬لەپەراوێزكردنیان كۆمەڵگا وێران و‬ ‫بۆگەن دەبێت و بەرنەفرەتەی مێژوو دەكەوێت و‬ ‫هەردەم هەڕەشەی لەناوچوونی دەبێت و خاوەنی‬ ‫بڕیاری سەربەخۆی خۆی نابێت‪ .‬هەر كاتێكیش‬ ‫دەسەاڵت قەڵەمڕەوی ئایدیا و بووچوونە مردو‬ ‫و سواوەكان بەسەردا بسەپێنێ و لەخزمەت‬ ‫بەرنامە چەپەڵ و نەگریسەكانیدا بەكاری بهێنێ‬ ‫ژینگەیەكی سەقەتی لێبەرهەمدەهێنرێت‪ .‬ستەم‬ ‫و زۆرداری و چەوساندنەوە و ئەشكەنجەدانیان‬ ‫ناتوانن بێدەنگیان بكەن‪ .‬وەك ئامێرێكی‬ ‫ئەلیكترۆنی كۆنترۆڵ بكرێن‪ ،‬بە پێی مەرامەكانی‬ ‫دەس��ەاڵت جوولەیان پێبكەن و لەژوورێكی‬ ‫بێرۆناكیدا ئازادیەكەی لێزەوت بكەن و دووچاری‬ ‫ونبوونی بكەن و كەرامەتی ئەتك بكەن‪.‬‬

‫بێگومان ئەتككردنی شكۆمەندی نیشتمانی و‬ ‫وێرانكردنی مێژووە و دوارۆژی نیشتمان مەترسیدار‬ ‫و دژوار دەبێت و تووشی شكستخواروی دەكەن‪.‬‬ ‫نەخۆشكەوتنی كۆمەڵگە لە پەراوێزكردنی‬ ‫گەنجاندایە‪ ،‬بەتایبەتیش لەكاتی هەرقەیرانێك‬ ‫یا هەڵبژاردندا‪ ،‬بەڵێنی چەور و خەیااڵویان‬ ‫پێدەدرێت و دروشمی سەیر بەرز دەكرێتەوە كە‬ ‫دەبێتە هۆكاری نەغرەتەیان و ئیدی چیتر گوێ‬ ‫لەبەرنامە و پڕۆژەكان ناگرن كە ئەمەش دەبێتە‬ ‫مایەی شەرمەزاری و نەنگی بۆ دەسەاڵت و پچڕانی‬ ‫تاڵە باریكەكانی كۆمەڵگە‪ .‬رێگەكردن لەكاری‬ ‫دزی‪ ،‬كوشتن‪ ،‬تیرۆر‪ ،‬تەقینەوە‪ ،‬بەكارهێنانی‬ ‫مادەهۆشبەر و سڕكەرەكان و ‪ ...‬هتد‪ .‬تەنها‬ ‫بەدۆزینەوەی هەلیكار دەبێت بۆ ئەوەی متمانە‬ ‫بەخۆبوون الدروستبێت و تێروانینی بۆ گۆڕان و‬ ‫گەشەكردن چەكەرە بكات‪.‬‬ ‫هەر كەمتەرخەمیەك كە وەدیهێنانی خەونەكان؛‬ ‫ئەوا ماڵوێرانی و كارەساتی لێدەكەوێتەوە‪.‬‬ ‫چەندین ساڵە فێڵی لێدەكرێت و هەڵدەخەڵەتێنرێ‬ ‫ل��ەرووی ریكالم و پرۆپاگەندە ژاراوەی��ەك��ان‪.‬‬ ‫وێناكردنی كۆمەڵگە لەخودی یاساوە هەڵدەقوڵێ‬ ‫و بەشێوەیەكی واقعییانە هەڵدەسەنگێندرێ؛‬ ‫بەاڵم هەركاتێ دام و دەزگاكان بوونە دەزگەیەكی‬ ‫حیزبی و م��ادی‪ ،‬پ�لان و نەخشەكێشان و‬ ‫بەدواداچوونی بێ بەرنامە‪ ،‬ئابوری واڵت پەرش‬ ‫و ب�ڵاوە دەكرێت و هیچ خوێندنەوەیەك بۆ‬ ‫داهاتوو ناكرێت و كۆمەڵگەش گەندەڵدەبێت‬ ‫و ئەنجامی نەرێنی لێدەكەوێتەوە‪ .‬بەمەبەستی‬ ‫دۆزینەوەی هەلی كار و دامەزراندن‪ ،‬كاتێ داوای‬ ‫پاڵپشتی"حیزبی" دەكرێت‪ ،‬تاكی كۆمەڵگە‬ ‫تووشی شۆك و نائۆمێدیدەكا و خۆ واڵت‪ ،‬والتی‬ ‫هەمووانە و دەبێ هەر تاكێك لەخێروبێرەكەی‬ ‫بێبەشنەبێت‪.‬‬ ‫دەبێ جەختبكرێتەوە سەرگەنجان كەجێگەی‬ ‫ئۆمێد و داهێنەری دوارۆژن‪ ،‬لەپیادەكردنی‬ ‫پرۆسەی پەروەردەكردنیان لەسەرخۆشەویستی‬ ‫و دڵسۆزی خاك و نیشتمان‪ ،‬متمانە بەخۆوە‬ ‫ب��وون‪ ،‬كەسایەتیەكی بەهێز و چاونەترس و‬ ‫بوێر و رۆشنبیری سەردەم و ‪ ...‬بەمەبەستی‬ ‫رووبەرووبوونەوەی كاری دزێو و گەندەلی و‬ ‫قیزەون‪ ،‬وێناكردنی داهاتوو بەدیدێكی نوێ‪،‬‬ ‫خۆرێكخستن و خەباتكردن لەپێناو مافەكانی‬ ‫گەل و داكۆكیكردن و بەرگریكردن لەئازادی و‬ ‫سەروەری ناكرێت بەچاوی ئاژەڵ سەیریانبكرێت‬ ‫و مامەڵەیان لەگەال بكرێت‪ ،‬بخوا و بخەوێ‬ ‫و دوورەپەرێز لەئێش و ئازار و مەینەتەكانی‬ ‫نەتەوەكەی‪ ،‬بەڵكو دەبێ بژی وەك تاكێكی‬ ‫بەرهەمهێنەر و كاركەر و داهێنەر‪.‬‬

‫‪................‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪33‬‬

‫وتار‬

‫شۆڕشی خۆرئاوا پێشەنگی سەركەوتنی شۆڕشی كوردستانە‬ ‫پاڵە مزوری‬ ‫سااڵنێكی درێژ تێڕوانین و چەمكێكی سیاسی وەها‬ ‫بەسەر زهنی سیاسی هێز و الیەنەكانی كوردستاندا‬ ‫زاڵ بوو كە خۆرئاوای كوردستان بەهۆی قەبارە‬ ‫جوگرافیەكەی و ژمارەی دانیشتوانیەوە" كە لەو‬ ‫الیەنەوە بچووكترین بەشی كوردستانە"‪ ،‬تەنیا‬ ‫دەشێت رۆڵی یارمەتیدەر و تەواوكاری شۆڕش‬ ‫و جواڵنەوەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان‬ ‫ببینێت؛ ئ��ەم تێڕوانینەش لەزهینەتی هێزە‬ ‫سیاسیەكان و خەڵكی خ��ۆرئ��اوای كوردستان‬ ‫ئەمپۆزە و جێگیركرا‪ .‬ل��ەم چوارچێوەیەشدا‬ ‫لەشەستەكان و حەفتاكانی س��ەدەی راب��ردوو‬ ‫خۆرئاوا پشتگیریەكی هەمەالیەنی جوالنەوەی‬ ‫ئەیلولی كرد‪ .‬لەهەشتاكانی سەدەی رابردووشەوە‬ ‫بەشێوەیەكی ئاكتیڤ و هەمەالیەن جێگای خۆی‬ ‫لەناو ریزەكانی شۆڕشی ئ��ازادی��خ��وازی گەلی‬ ‫كوردستاندا گرتووە كە هەر چوار الی كوردستانی‬ ‫گرتۆتەوە‪.‬‬ ‫لەمیانی بەشداریكردنی لە شۆڕشی ئازادیخوازی‬ ‫گەلی كوردستان بە ئاستێكی بەرزی وشیاری‬ ‫و رێكخستنی گ��ەی��ش��ت‪ .‬ئ���ەو وش��ی��اری و‬ ‫رێكخستنەبوونەش هەموو بوارەكانی ژی��ان و‬ ‫توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگای گرتەوە‪ .‬لەگەڵ‬ ‫دەستپێكردنی بزاوتی رابوونی گەالنی ناوچەش‬ ‫دەرفەت بۆ گەالنی سوریا بەگشتی و كوردانی‬ ‫خۆرئاوا رەخسا كە جاڕی شۆڕشی خۆیان بدەن‪.‬‬ ‫كاتێك شەپۆڵی ناڕەزایی گەالنی ناوچە دژ بە‬ ‫رژێمە دیكتاتۆریەكان لەگەڵ هەلومەرجی سیاسی‬ ‫جیهان و ناوچە لەگەڵ یەكسازان‪ ،‬ئەمەش لەگەڵ‬ ‫دووربینی پێشەنگایەتیەكی سیاسی تۆكمە و‬ ‫گەلێكی وشیار و رێكخراو بەیەك گەیشتن ئیتر‬ ‫كاتی جاڕدانی شۆڕشی خۆرئاوای كوردستان‬ ‫هات‪ .‬ئەمەش كۆتایی بەو هاوكێشە و تێڕوانینە‬ ‫هێنا كە ئەو بەشە توانای ئەنجامدانی شۆڕش‬ ‫و پێشەنگایەتیكردنی پرۆسەی شۆڕشگێڕی‬ ‫نییە و تەنیا دەتوانێت یارمەتیدەر و تەواوكەری‬ ‫بەشەكانی دیكەی كوردستان بێت‪ ،‬بەڵكو‬ ‫بووە خاوەنی پێگەیەكی ستراتیژی ئەوتۆ كە‬ ‫چارەنووسەكەی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر‬ ‫ئایندە و چارەنووسی بەشەكانی دیكەی كوردستان‬ ‫هەیە‪ ،‬بۆتە چاوگی هیواو وەری تەواوی گەلی‬ ‫كوردستان‪.‬‬ ‫لەو ماوەی دواییش ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان و چەند پارتێكی ناو ئەنجومەنی‬ ‫نیشتمانی كوردانی سوریا و نوێنەرانی عەرەب‪،‬‬ ‫ئاشوری ‪ ،‬سریان و چاچان خۆبەڕێوەبەرێتیەكی‬ ‫كاتییان راگەیاند‪ ،‬بۆ راپەڕاندنی كارەكانیان‬

‫ئەنجومەنێكی كاتییان پێكهێنا‪ ،‬تاوەكو ئەو‬ ‫ئەنجوومەنە ئامادەكاریەكان بكات و ب��ەرەو‬ ‫هەڵبژاردن بڕۆن‪ ،‬لەمیانی هەڵبژاردنی راستەوخۆی‬ ‫گ��ەل الی��ەن��ە س��ەرك��ەوت��ووەك��ان حكومەتێكی‬ ‫خۆبەڕێوەبەرێتی پێك بێنن‪.‬‬ ‫ب��ەر ل��ەه��ەم��وو شتێك ئ��اواك��ردن��ی پێگە و‬ ‫خۆبەڕێوەبەرێتیەك لەخۆرئاوای كوردستان جگە‬ ‫ل��ەوەی مایە پووچكردن و هەڵوەشاندنەوەی‬ ‫سایكس بیكۆ و لۆزانە كە نكۆڵی لەبوونی كورد‬ ‫ك��ردووە و قڕكردنی ئەو گەلەی رەوا بینیوە‪،‬‬ ‫بۆ گەلی كوردی خۆرئاوا دەاللەتێكی تایبەتی‬ ‫هەیە‪ .‬ئ��ەو گەلەی كە بەشێكی بە عەرەبی‬ ‫سوری دانرابوو‪ ،‬بەشێكیشی تەنانەت ناسنامەی‬ ‫عەرەبی سوریشی پ ‌ێ رەوا نەبینرابو و بەبیانی‬ ‫لەقەڵەمدرابوو‪ ،‬بۆ ج��اری یەكەمە لەمێژووی‬ ‫خۆی كە وەك كورد ـ كوردستانی بەناسنامەی‬ ‫خۆی سیستەمی خۆبەڕێوەبەرایەتی پێشدەخات‬ ‫و ئیرادەی سیاسی خۆبەڕێوەبردن پیشاندەدات‪.‬‬ ‫ئەوەش دەبێتە بناغەی ئاوابوونی ستاتۆیەكی‬ ‫بەهێزی كورد ـ كوردستان لەخۆرئاوا‪.‬‬ ‫بێگومان بونیادنانی پێگەیەك لەخۆرئاوا‬ ‫كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەشەكانی دیكەی‬ ‫كوردستانیش دەب��ێ��ت‪ :‬خ��ۆرئ��اوا سنوورێكی‬ ‫درێژی لەگەڵ باكوری كوردستان"توركیا"هەیە‪.‬‬ ‫پەیوەندییەكی هەمەالیەنەی كوردانی هەردوو‬ ‫دیوی سنوور لەگەڵ یەكتر هەیە كە جگە لەوەی‬ ‫هاونەتەوە و ك��وردن زۆربەیان خزم و كەسی‬ ‫یەكترن‪ .‬لەحاڵەتێكدا بچووكترین بەشی كوردستان‬ ‫بەمافەكانی بگات و ببێتە خاوەن ستاتۆ‪ ،‬هەرگیز‬ ‫ناش ‌ێ كوردانی باكور ب ‌ێ ماف و ب ‌ێ ستاتۆ بمێنن‬ ‫و بەشێوازی تایبەتی ئاكەپە درێژە بەنكۆڵی و‬ ‫تواندنەوەیان بدرێت‪.‬‬ ‫هەروەها جێگیربوونی ستاتۆیەك لەخۆرئاوا‬ ‫دەبێتە پشتگیریەكی بەهێز بۆ هەرێمی باشوری‬ ‫كوردستان‪ ،‬ئەو ستاتۆیەی بەتەنیا ب��ەردەوام‬ ‫لەژێر هەڕەشەدایە و ئایندەكەی دیار نییە‪ ،‬بۆیە‬ ‫هەبوونی ستاتۆ لە پارچەیەكی دیكەی كوردستان‬ ‫جێگیری و هەمیشەییبوونی ستاتۆی باشوری‬ ‫كوردستان لەگەڵ خۆیدا دێنێت‪ .‬هەروەها هێزێكی‬ ‫گەورە بەخۆرهەاڵتی كوردستانیش دەبەخشێت‬ ‫و رێگا لەپێش گۆڕانكاری نو ‌ێ دەكاتەوە‪ .‬واتە‬ ‫ئەم ستاتۆیەی خۆرئاوا جگە لەوەی سیستەمی‬ ‫شۆفینیزمی بەعس و سیاسەتەكانی سەبارەت‬ ‫ب��ەك��وردان هەڵدەوەشێنێتەوە و خەونێكی‬ ‫لەمێژینەی كوردانی خۆرئاوا بەدیدێنێت‪ ،‬هاوكات‬ ‫كاریگەری ئەرێنی لەسەر بەشەكانی دیكەی‬ ‫كوردستان و چارەنووسیان هەیە و دەبێت‪.‬‬

‫ێ دژایەتی خۆبەڕێوەبەرێتی خۆرئاوا‬ ‫ك‌‬ ‫دەكات؟ بۆچی؟‬ ‫لەو كاتەوە كە شۆڕشی خۆرئاوای كوردستان‬ ‫پ��ەرەی��س��ەن��دووە و دەس��ك��ەوت��ی ب��ەرچ��اوی‬ ‫بەدەستهێناوە‪ ،‬نەیارانی ك��ورد كەوتوونەتە‬ ‫دژایەتیكردنی و بە ئامانجی مایەپووچكردن و‬ ‫شكست پێهێنانی هەموو رێگا و رێبازێكیان‬ ‫گرتۆتە ب��ەر‪ ،‬دەوڵەتی توركیاش لەسەرووی‬ ‫ئ��ەو ه��ێ��زان��ەوە دێ��ت‪ .‬حكومەتی ئاكەپە كە‬ ‫لەباكوری كوردستان هیچ هەنگاوێكی جددی بۆ‬ ‫سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی نەهاوێشتووە كە‬ ‫رێبەر ئاپۆ دەستی پێكردووە‪ ،‬لەكاتێكدا لەباكور‬ ‫بەهۆی لێكدانەوەكانی بۆ پرۆسەكانی هەڵبژاردن‬ ‫ه��ەوڵ��دەدات ئاگربەستی ب��اك��وری كوردستان‬ ‫بەردەوام بێت‪ ،‬بەاڵم بە رێگای هێزە ئیسالمیگەرا‬ ‫توندڕەوەكان ش��ەڕی گواستۆتەوە خۆرئاوای‬ ‫كوردستان و ئابلۆقەیەكی توندی داناوەتە سەر‬ ‫ئەو بەشە‪.‬‬ ‫ه��ەر لەگەڵ ئاوابوونی دەستەی ب��ااڵی كورد‬ ‫لە"‪ ،"2012/7/11‬حكومەتی توركیا لەسەرزمانی‬ ‫س��ەرۆك وەزی��ران و وەزی��ری دەرەوە دژایەتی‬ ‫ئەو دەستەیان كرد‪ ،‬نەك هەر تەنیا پێداگریان‬ ‫لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ك��رد‪ ،‬بەڵكو بوونی‬ ‫ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردانی سوریاشیان‬ ‫بێمانا بینی و داوای��ان لەهێزەكانی نزیك بە‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان كرد جێگای خۆیان‬ ‫لەناو ئۆپۆزسیۆن و ئەنجوومەنی نیشتیمانی‬ ‫س��وری��ادا ب��گ��رن‪ .‬ب��ەو ئامانجەش كۆمەڵێك‬ ‫كۆبوونەوەی ئاشكرا و نهێنییان ئەنجامدا كە‬ ‫دواتر بەڵگەكانی لەراگەیاندنەكاندا باڵوبوویەوە‪.‬‬ ‫دواتریش لەپاییزی هەمان ساڵ پشتگیریەكی‬ ‫تەواوی جەبهەی نەسرەی توندەڕەویان كرد تا‬ ‫ئارامی خۆرئاوا تێكبچێت‪ ،‬ببێتە مەیدانی شەڕ و‬ ‫پێكدادان‪ ،‬خەڵكی خۆرئاوا ئاوارە و دەربەدەر بن‪،‬‬ ‫دەڤەرەكە بكەوێتە ژێردەستی داردەستەكانیان و‬ ‫دەسكەوتەكانی كوردان لەناو بچێت‪ .‬لەهاوینی‬ ‫رابردووش لەگەڵ بەرۆژەڤبوونی خۆبەڕێوەبەرێتی‬ ‫خۆرئاوا ئابلۆقەی سەرخۆرئاوا لەالیەنی توركیا و‬ ‫پارتی دیموكرات توندكرا‪ ،‬بەیارمەتی راستەوخۆی‬ ‫حكومەتی توركیا هێرشێكی بەرفراوانی گروپە‬ ‫ئیسالمگەرا ت��ون��دڕەوەك��ان دەس��ت��ی پێكرد‪،‬‬ ‫كۆچبەریەكی ئاراستەكراوی كوردانی خۆرئاوا بۆ‬ ‫هەرێمی كوردستان روویدا‪.‬‬ ‫لەگەڵ راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەرێتی خۆرئاواش‬ ‫دەوڵەتی توركیا یەكەم الیەن بوو كە دژایەتی‬ ‫خۆی راگەیاند و بەیاریكردن بەئاگر ناوی برد‪.‬‬ ‫ئەردۆغانی س��ەرۆك وەزیرانیش دروستبوونی‬ ‫ستاتۆی هەرێمی خۆرئاوای كوردستانی بەهێڵی‬


‫وتار‬

‫‪34‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫سوور دانا‪ .‬ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی توركیاش‬ ‫لەكاتێكدا سەرچاوەی خۆی لەزهینەتی میللیگەرایی‬ ‫توركی ئیتحادگەرا دەگرێت و خوازیارە بەشێواز و‬ ‫رێچكەی جیاوازتر درێژە بەسیاسەتی نكۆڵیكردنی‬ ‫كوردان بدات‪ ،‬لەهەمانكاتدا لەنێو دووفاقیشدایە‬ ‫كاتێك پەیوەندی ئابوری‪ ،‬بازرگانی ستراتیژی‬ ‫لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێشدەخات و‬ ‫بەجۆرێك لەجۆرەكانیش دان بەستاتۆی هەرێمی‬ ‫كوردستاندا دەنێت‪ ،‬بەمجۆرەش كاتێك بەگوێرەی‬ ‫بەرژەوەندیەكانی خۆی كوردان بۆ دوو پۆلێنی‬ ‫باش – خ��راپ جیا دەك��ات��ەوە جارێكی دیكە‬ ‫سیاسەتی پەرتكە – زاڵبە دژی كوردان پەیڕەو‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫بۆ تێكدان و شكست پێهێنانی ئەو پێگەی خۆرئاوا‬ ‫دەوڵەتی توركیا پەیوەندی ئاشكرا و نهێنی‬ ‫لەگەڵ واڵتانی ئێران‪ ،‬ئێراق و تەنانەت سوریاش‬ ‫پەرە پێدەدات و هەوڵدەدات پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستانیش وەك ئامرازێك بەكار بێنێت‪.‬‬ ‫الیەنێكی دی��ك��ەی دژی خۆبەرێوەبەرێتی و‬ ‫پێگەی خۆرئاوان ئەو ئۆپۆزسیۆنەی سوریایە كە‬ ‫ناوەندەكەی لە توركیایە و جگە لەوەی لەالیەن‬ ‫خودی دەوڵەتی توركیاوە ئاراستە دەكرێن و‬ ‫وەك ئامرازێك بەكار دەهێنرێن‪ ،‬خۆشیان خاوەن‬ ‫زهنیەتێكی شۆڤینی عەرەبین و درێژە پێدەری‬ ‫میللیگەرایی رژێمی بەعسن و شتێك لەهزریاندا‬ ‫جێگای نییە ناوی كورد و كوردستانی خۆرئاوا‬ ‫بێت‪ ،‬لەو سۆنگەوە چەندین جار لەسەرزاری‬ ‫بەرپرسەكانیەوە دووبارە كراوەتەوە كە كوردان‬ ‫لەسوریا بوونیان نییە و ئەوانەی هەن لەدەرەوە‬ ‫هاتوون‪ .‬هەندێكیشیان بۆ خەڵەتاندنی كورد‬

‫دەڵێن دوای رووخانی رژێم پەرلەمانە نوێیەكە‬ ‫ئەو مەسەلە تاوتۆی دەكات!! واتە بەهیچ جۆرێك‬ ‫خۆیان ناخەنە ژێر باری داننان بەماف و ناسنامەی‬ ‫ك��وردان و دیاریكردنی پێگەكەیان لەسوریای‬ ‫داه��ات��وودا‪ .‬نوێنەری ب��ەرچ��اوی ئ��ەو هێڵەش‬ ‫ئیتیالفی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە كە ناوەندەكەی‬ ‫لەئەستەنبۆلە! دوای راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەرێتی‬ ‫خ��ۆرئ��اواش بەدەنگێكی بڵند دژایەتی خۆیان‬ ‫راگەیاند‪ ،‬خۆبەرێوەبەرێتی كوردانیان بەمانای‬ ‫پارچەكردنی سوریا و خزمەتكردنی رژێم لەقەلەمدا!‬ ‫ئەمڕۆ پارتەكانی س��ەر بەپارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستان ـ ئێراقیش جێگای خۆیان لەناو ئەو‬ ‫ئیتیالفەدا دەگرن!! جەبهەی نەسرە و دەوڵەتی‬ ‫ئیسالمی ئێراق و شامیش هێزی سەربازی ئەو‬ ‫ئیتیالفەن كە ب���ەردەوام هێرش دەكەنە سەر‬ ‫خۆرئاوای كوردستان ‪.‬‬ ‫ئەی بۆچی پارتی دیموكرات دژایەتی‬ ‫دەكات؟‬ ‫دوای ئاوابوونی دەستەی بااڵی كورد لەالیەك‬ ‫بەهۆی گوێرایەڵی كرنی هێزەكانی نزیك بەپارتی‬ ‫دیموكرات بۆ داخوازی و داواكاری و بەڵێنەكانی‬ ‫دەوڵەتی توركیا‪ ،‬لەالیەكی دیكەیش بەهۆی‬ ‫نەبوونی هێزی رێكخستەیی ـ ج��ەم��اوەری و‬ ‫بەرێوەچوونی میكانیزمێكی خاوی بڕیاردان و‬ ‫جێبەجێكردن لەناو ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی ـ‬ ‫سوریا‪ ،‬دەستەی بااڵی كوردی بەگوێرەی پێویست‬ ‫نەیتوانی چاالك بێت و زیاتر مۆركی ئەنجوومەنی‬ ‫گەلی رۆژئ��اوای كوردستانی بە خۆیەوە گرت‪،‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫هەر بۆیەش نەیتوانی تەواوی كێشەكانی خۆرئاوا‬ ‫چارەسەر بكات‪.‬‬ ‫هێزەكانی سەر بە پارتی دیموكرات لە خۆرئاوای‬ ‫كوردستان قەبارەی خۆیان زۆر لەراستی خۆیان‬ ‫گەورەتر پیشانداوە و زانیاری ناتەواو و هەڵەیان‬ ‫بەپارتی دیموكرات داوە‪ .‬ئەمەش وایكردووە‬ ‫زۆرێ��ك لە لێكدانەوە و حیساباتەكانی پارتی‬ ‫دیموكرات بۆ خۆرئاوا كورت بێنێ و سیاسەتی‬ ‫چەوتی لێبكەوێتەوە‪ ،‬كاتێك هەندێك فاكتەری‬ ‫دیكەی بنەڕەتیش هاتنەسەر ئەم دۆخە‪ ،‬رەوشەكە‬ ‫قورستر بو و گرژیەكەی ئەو ماوەی دوایی هاتە‬ ‫ئاراوە!!‪.‬‬ ‫بەر لەهەموو شتێك زهنیەتی سەركردایەتی پارتی‬ ‫دیموكراتی كوردستانی ـ ئێراق ئەوە هەرس ناكات‬ ‫كە بەشێكی بچووكی وەك خۆرئاوای كوردستان‬ ‫پێشەنگایەتی ئەو قۆناغەی بزاوتی ئازادیخوازی‬ ‫كوردستان بكات‪ ،‬بەڵكو دەیانەوێت خۆیان‬ ‫ئەو پێشەنگایەتییە بكەن و هەرێمی باشووری‬ ‫كوردستان بەپشتگیری هێزە دەرەكیەكان ببێتە‬ ‫چەق و بەشەكانی دیكەش پاشكۆ و تەواوكەر‬ ‫بكەن‪ ،‬كاتێك ئەو شۆڕشەی خۆرئاوای كوردستان‬ ‫بەپێشەنگایەتی رێبازێكی"ئاپۆیی" دیكە بێت كە‬ ‫بەتاكە كۆسپی پێش خۆی دەزانێت ئەوا رەوشەكە‬ ‫زۆر جیاوازتر دەبێت!!‬ ‫الیەنێكی دیكەی هەڵوێستی خراپی پارتی‬ ‫دیموكرات دژ بەپێگەی خۆبەڕێوەبەرێتی خۆرئاوا‬ ‫بۆ پەیوەندیەكەی لەگەڵ دەوڵ��ەت��ی توركیا‬ ‫دەگەڕێتەوە كە ستاتۆی هەرێمی خۆرئاوای‬ ‫كوردستان بەهێڵی سوور دادەنێت‪ ،‬بۆیە كاریگەری‬ ‫سیاسەتی توركیا بەسەر هەڵوێستەكانی پارتی‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دیموكرات بەرچاوە و رێكەوت نەبوو كە بەر لە‬ ‫سەردانەكەی بۆ ئامەد و چاوپێكەوتنی لەگەڵ‬ ‫سەرۆك وەزیرانی توركیا مەسعود بارزانی سەرۆكی‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەیاننامەیەكی‬ ‫تایبەتدا دژایەتی خۆی بەرامبەر خۆبەرێوەبەرێتی‬ ‫پیشاندا و تەنانەت پارتی یەكێتی دیموكراتی‬ ‫پەیەدەی بەهاوپەیمانی رژێمی بەعس لەقەلەمدا!!‬ ‫لەو سۆنگەیەوە چاوەڕوانكراو بوو كە لەئامەد‬ ‫شانبەشانی رێكەوتنی نەوت و كردنەوەی دەروازەی‬ ‫دیكە‪ ،‬رێككەوتن سەبارەت بە خۆرئاواش جێگەی‬ ‫باس بێت‪ ،‬لەكاتێكدا پێگەی كورد لە خۆرئاوا‬ ‫هێڵی سووری حكومەتی توركیا بێت و مەسعود‬ ‫بارزانیش لەوخاڵەدا رێكەوتنی لەگەڵ ئەنجامبدات‪،‬‬ ‫هەڵبەتە رەنگدانەوەكەی ئەو سیاسەتە دەبێت كە‬ ‫تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئێراق ـ‬ ‫و هێز و الیەنەكانی سەر بەو پارتە لەخۆرئاوا‬ ‫پەیڕەوی دەكەن كە دواترینیشیان راوەستاندنی‬ ‫هەموو كارەكانی دەستەی بااڵی كورد بوو!!‬ ‫دوای دەستپێكردنی شۆڕشی گەالنی سوریا‬ ‫و رابوونە جەماوەریەكەی خەڵكی ئەو واڵتە‪،‬‬ ‫بەهۆی دەستتێوەردانی هێزە دەرەكیەكان‬ ‫هێندەی پێنەچوو بەشێوەی ملمالنێ و شەڕی‬ ‫دووجەمسەری شیعە و سوننە رەنگیدایەوە‪ .‬جگە‬ ‫لەو كاولكارییەی شەڕەكە لەگەڵ خۆی دەهێنا‪،‬‬ ‫هێزەكانی هەردوو بەرەش هەڵوێستیان بەرامبەر‬ ‫كێشەی كورد نەرێنی بو و ئامادە نەبوون دان‬ ‫بەمافی كوردانی خۆرئاوا و بوونی كوردستاندا‬ ‫بنێن‪ .‬لەو سۆنگەیەوە راستترین هەڵوێست بۆ‬ ‫ك��وردان پێشخستنی هێڵێكی تایبەت بەخۆیان‬ ‫بوو كە بەهێڵی سێیەم ناودەبڕێت‪ .‬بەمجۆرەش‬ ‫كوردان جێگای خۆیان لەهیچ یەكێك لەم دوو‬ ‫ب��ەرەی��ەدا نەگرت و رێگایان ن��ەدا كوردستان‬ ‫ببێتە مەیدانی شەڕ و وێرانكاری‪ ،‬لەجیاتی ئەوە‬ ‫ك��وردان گرنگییان بە رێكخستن و بونیادنانی‬ ‫پایەكانی خۆبەڕێوەبەرێتیدا‪ .‬راستی و دروستی‬ ‫ئەو سیاسەتە حەكیمانەی كوردانیش لەبواری‬ ‫كرداریدا بەرهەمی هەبو و دۆست و نەیارانیش‬ ‫دانیان پێداناوە‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم ه���ەردوو ب���ەرەش درێ��ژەی��ان ب��ە هەوڵە‬ ‫هەمەالیەنەكانیاندا تا كوردان راكێشی ناو شەڕ و‬ ‫پێكدادانەكان بكەن و بەو ئامانجەش چەواشەكاری‬ ‫دژی هێزە كوردیەكان بەتایبەتی بەرامبەر‬ ‫ئەنجومەنی خ��ۆرئ��اوای كوردستان و پەیەدە‬ ‫بەڕێوە چوون‪ .‬تەنانەت هەندێ هێز بەئاشكرا‬ ‫گوتیان بۆچی كوردان شەڕی رژێم ناكەن‪ ،‬بۆچی‬ ‫ئەو وێرانكارییەی لەشارەكانی دیكەی سوریا‬ ‫هەیە لەخۆرئاوا نییە؟!!‪ .‬بەتایبەتی الیەنە‬ ‫سوننەكان لەسەرووی هەمووشیانەوە توركیا‬ ‫و هاوپەیمانەكانی بەهۆی پەیڕەوكردنی هێڵی‬ ‫سێیەم خواستیان و هەوڵیاندا كوردان بەالیەنگری‬ ‫رژێم و جەمسەری شیعە تاوانبار بكەن‪ .‬رژێمی‬ ‫سوریاش هاوشێوەی توركیا لەرێگەی پیاوەكانی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫لەناو هێزە سەربازیەكانی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی‬ ‫لەناو جەبهەی نەسرە و داعش لەسەروبەندی‬ ‫ب��ەرۆژەڤ��ب��وون��ی خۆبەرێوەبەرێتی خ��ۆرئ��اوا‬ ‫لەهاوینی راب�����ردووەوە خ��ۆرئ��اوای��ان كردۆتە‬ ‫مەیدانی شەڕوپێكدادانەكان‪ .‬بەمجۆرەش توركیا‬ ‫لەالیەك لەمیانی سەپاندنی شەڕی ئیسالمگەرا‬ ‫توندڕەوەكان بەسەر یەپەگە هەوڵدەدات كوردان‬ ‫بۆ ناو بەرەی شیعە پاڵنێن و بەمجۆرە هێڵی‬ ‫سێیەم بێمانا بێت‪ ،‬كە هەرگیز كورد ئەوە پەسەند‬ ‫ناكات‪ .‬لەالیەكی دیكەش كوردان و ئۆپۆزسیۆنیش‬ ‫الواز بن و خۆی الیەنی سوودمەند بێت‪ .‬واتا‬ ‫لەكاتێكدا هەردوو بەرەی شیعە و سوننە پێداگری‬ ‫دەكەن و هەوڵێكی زۆر دەدەن ك��وردان بكەنە‬ ‫الیەنی خۆیان‪ ،‬هەڵوێستی راست لەوەدایە درێژە‬ ‫بە هێڵی سێیەم بدرێت و پێوانەی نزیكبوونەوە‬ ‫یان دوور كەوتنەوە لەهەر یەكێك لەو دوو بەرەیە‬ ‫چۆنیەتی مامەڵەكردن و داننانیان بێت بەماف و‬ ‫ناسنامە و پێگەی كوردان‪.‬‬ ‫سەرەكیترین هەنگاوی ئەمڕۆ لە خ��ۆرئ��اوای‬ ‫كوردستان بنرێت‪ :‬ئەوەیە كە الیەنەكان خۆیان‬ ‫لە ژێر كاریگەری ئەجێنداكانی هێزە دەرەكیەكان‬ ‫رزگار بكەن و تەنیا و تەنیا ئیرادەی خۆیان و‬ ‫بەرژەوەندیەكانی گەلی خۆرئاوای كوردستان بە‬ ‫بنەما بگرن‪ .‬بۆچوون و فیكری هێزە گەورەكانی‬ ‫كوردستانیش وەك یارمەتیەك ببینن و خۆیان‬ ‫نەخەنە ژێر كاریگەری پاوانخوازی هیچ الیەنێك‬ ‫كە ب ‌ێ ئیرادەكردنیان و ئاراستەكردنیان بە بنەما‬ ‫دەگرێت‪ .‬بۆ نموونە دیدارەكانی ئەم دواییەی‬ ‫نێوان پەكەكە و پەدەكە زەمینەیەكی باش‬ ‫دەرەخسێنێت كە الیەنەكانی خۆرئاوا كۆببنەوە و‬ ‫خۆیان هەوڵی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی‬ ‫نێوانیان ب��دەن‪ ،‬تەنیا لە كاتی بنبەستبوونی‬ ‫كێشەكانیان داوای یارمەتی و راوێ��ژ لە هێزە‬ ‫گەورەكانی كوردستان بكەن‪.‬‬ ‫بە راستی ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان و‬ ‫هێزەكانی سەر بەو لە خۆرئاوا لەو دانوستاندنانە‬ ‫هەڵوێستێكی بنەڕەتی و ستراتیژیان هەبێت‬ ‫بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان و هیچ‬ ‫ئەجندایەكی ش��اراوە و سەرچاوە دەرەكییان‬ ‫نەبێت‪ ،‬ئ��ەوا دەشێت وەك هەنگاوی یەكەم‬ ‫دەستەی بااڵی كورد زیندوو بكرێتەوە و لەمیانی‬ ‫ئەو دام��ەزراوەوە بەشداری ژنێڤ ‪ 2-‬بكەن كە‬ ‫گرنگیەكی زۆری بۆ ئایندەی كوردان و چارەنووسی‬ ‫سوریا هەیە‪ .‬هەروەها دەشێت خۆبەڕێوەبەرێتی‬ ‫خۆرئاوا لە بواری پێكهاتەكەیەوە بەرفراوانتر‬ ‫بكرێت و سەرجەم هێز و الیەنەكان جێگای خۆیان‬ ‫تێدا بگرن‪ .‬دەرفەتی كاری سیاسی لە دۆخی‬ ‫ئێستا بەرفراوانتر بكرێت و تەواوی هێز و الیەنە‬ ‫سیاسیەكانی خۆرئاوا بەشداری لە هەڵبژاردنێكی‬ ‫ئ��ازاددا بكەن و بە گوێرەی ئەنجامەكانی ئەو‬ ‫هەڵبژاردنەش حكومەتێكی نیشتیمانی بۆ هەرێمی‬ ‫خۆرئاوای كوردستان ئاوابكرێت‪.‬‬

‫‪35‬‬

‫وتار‬

‫راستترین هەڵوێست بۆ‬ ‫كوردان پێشخستنی هێڵێكی‬ ‫تایبەت بەخۆیان بوو كە بەهێڵی‬ ‫سێیەم ناودەبڕێت‪ .‬بەمجۆرەش‬ ‫كوردان جێگای خۆیان لەهیچ‬ ‫یەكێك لەم دوو بەرەیەدا نەگرت‬ ‫و رێگایان نەدا كوردستان ببێتە‬ ‫مەیدانی شەڕ و وێرانكاری‪،‬‬ ‫لەجیاتی ئەوە كوردان گرنگییان‬ ‫بە رێكخستن و بونیادنانی‬ ‫پایەكانی خۆبەڕێوەبەرێتیدا‪.‬‬ ‫راستی و دروستی ئەو سیاسەتە‬ ‫حەكیمانەی كوردان لەبواری‬ ‫كرداریدا بەرهەمی هەبوو دۆست‬ ‫و نەیارانیش دانیان پێدانا‬ ‫………‪.‬‬ ‫بەمجۆرەش توركیا دەیەوێت‬ ‫لەالیەك لەمیانی شەڕی یەپەگە‬ ‫و ئیسالمگەرا توندڕەوەكان‬ ‫هەوڵدەدات كوردان پەلكێشی ناو‬ ‫بەرەی شیعە بكەن و بەمجۆرە‬ ‫هێڵی سێیەم بێمانا بێت‪ ،‬كە‬ ‫هەرگیز كورد ئەوە پەسەند ناكات‪.‬‬ ‫لەالیەكی دیكەش كوردان و‬ ‫ئۆپۆزسیۆنیش الواز بن و خۆی‬ ‫الیەنی سوودمەند بێت‬ ‫………‪.‬‬ ‫هێزەكانی سەربەپارتی دیموكرات‬ ‫لەخۆرئاوای كوردستان قەبارەی‬ ‫خۆیان زۆر لەراستی خۆیان‬ ‫گەورەتر پیشانداوە و زانیاری‬ ‫ناتەواو و هەڵەیان بەپارتی‬ ‫دیموكرات داوە‪ .‬ئەمەش‬ ‫وایكردووە زۆرێك لە لێكدانەوە و‬ ‫حیساباتەكانی پارتی دیموكرات بۆ‬ ‫خۆرئاوا كورت بێنێ و سیاسەتی‬ ‫چەوت لەگەڵ خۆی بێنێت‪،‬‬ ‫كاتێك هەندێك فاكتەری دیكەی‬ ‫بنەڕەتیشی بێتەسەر‪ ،‬رەوشەكە‬ ‫قورستر بێت و ئەو دۆخە بێتە‬ ‫ئاراوە كە لەو دوومانگەی دوایی‬ ‫لەئارادا بوو!!‪.‬‬


‫وتار‬

‫‪36‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫دوژمنانی كوردیش نەیانوتووە شۆڕش لە رۆژئاوای كوردستان نییە؛‬ ‫كە چی پارتی دەیڵێت!!‬ ‫ئا‪ /‬سەاڵحەدین ئەردەم‬

‫لە رۆژهەاڵتی ناوین و كوردستاندا قۆناخێكی زۆر‬ ‫گرنگ و هەستیار لە ئارادایە‪ ،‬لە ماوەی چارەكە‬ ‫سەدەیەكی جەنگی سێهەمی جیهاندا الیەنەكان‬ ‫وەك چۆن نەیانتوانیوە بەسەریەكدا سەركەون‪،‬‬ ‫بەهەمان شێوەش نەیانتوانیوە ببن بە هێزی‬ ‫چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە‪ .‬بۆ ئەوەش‬ ‫بێچارەسەری‪ ،‬ناكۆكی و شەڕ بەردەوامە‪ .‬ئەم‬ ‫دۆخە بەتایبەتیش بۆ كورد و بەگشتی بۆ گەالنی‬ ‫ناوچەكە دەرفەتێكی جددی شۆڕشی ئازادی و‬ ‫دیموكراتی دەستەبەر دەكات‪ .‬جێی داخە كە بەهۆی‬ ‫سیاسەتی چەوت و بەرژەوەندی پەرستانەیەوە‪،‬‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستان رێگری دەكات‬ ‫لە قۆستنەوەی ئەو هەلە بۆ ئ��ازادی كورد‪.‬‬ ‫لە قۆناخی چارەكە س��ەدە كە بە رووخانی‬ ‫سۆسیالیزمی بونیادنراو و شەڕی كەنداو دەستی‬ ‫پێكرد و بە "سیستەمی نوێی جیهان" كە لە‬ ‫الیەن ئەمریكاوە بەڕێوە دەبرێت‪ ،‬گۆڕانكاری‬ ‫گرنگ لە ئارادایە‪ .‬لەناو ئەو شەڕە بەشبەشەی‬ ‫كە بەدرێژایی ئەو قۆناخە بەڕێوەچووە‪ ،‬پێگەی‬ ‫دەوڵ��ەت ــ نەتەوەی دەستپۆتی دەستكردی‬ ‫جەنگی یەكەمی جیهان لە ئاستێكی بەرچاودا‬ ‫دووچاری پارچەبوون بووەوە و بەتایبەتی رژێمی‬ ‫سەدام و موبارەك‪ ،‬دیكتاتۆرە دەوڵەت ــ نەتەوە‬ ‫خودگەراكانی ناوچەكە رووخان‪ ،‬بەاڵم لەبەر ئەوەی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتی نوێ نەخرانە شوێنیان‪ ،‬نەتوانرا‬ ‫پێكهێنانەوەیەكینوێیهەرێمیدەستەبەربكرێت‪.‬‬ ‫الیەنەكانی ب��ەڕێ��وەب��ەری جەنگی سێهەمی‬ ‫چارەكە سەدەی جیهان ئێستاكە بەتەواوی لەناو‬ ‫چەقبەستوویدان‪ .‬جەنگی فەرمانڕەوایی ئەمریكا‬ ‫لەسەر بنەمای (پ��رۆژەی رۆژهەاڵتی ناوینی‬ ‫گەورە) بە ئەندازەیەكی گرنگ شكستی خواردووە‪.‬‬ ‫هەموو ئەو نمونانەی هەوڵدەدات وەكو مۆدێلی‬ ‫هەرێمی بونیادی بنێت‪ ،‬بە شكست ئەنجامگیر‬ ‫دەبێت‪ .‬مۆدێلی ئاكەپە دوورە لە وەاڵمدانەوە بە‬ ‫خواستەكانی ئەمریكا‪ ،‬مۆدێلی ئێراق‪ ،‬بە دوور‬ ‫لە دروستكردنی چارەسەری‪ ،‬بۆ ناوچەكە زیاتر‬ ‫بۆتە گۆڕەپانی بێچارەیی‪ ،‬مۆدێلی میسر جارێكی‬ ‫تر ئەمریكای موحتاجی كودەتای سەربازی كرد‪.‬‬ ‫لە كاتێكدا هەوڵدەدرا سەرجەم ئەو شكستانە لە‬ ‫سوریا بكرێت بە سەركەوتن‪ ،‬ئێستاكە سوریا بۆتە‬

‫گۆڕەپانێكی بێچارەیی زۆر گەورەتر بۆ ئەمریكا‪.‬‬ ‫لە ئەنجامدا ئەمریكا ناچاربووە رازی بێت بە‬ ‫دروستكردنی سیستەمێكی سیاسی كە سەرجەم‬ ‫هێزەكان تێیدا بەشدار بن‪ ،‬بەاڵم ناتوانێ ئەمەش‬ ‫بەرقەرار بكات‪ .‬بەم هۆیەشەوەیە كە كۆنفرانسی‬ ‫جنێفی نەكرد و ناچاری دواخستنی بوو‪ .‬ئەوەی‬ ‫دیارە لە سوریاش دروستكردنی سیستەمێكی‬ ‫ئەڵتەرناتیف لەالیەن هێزەكانی سەر بە ئەمریكاوە‬ ‫شتێكی رێگە تێنەچووە‪ ،‬ئەمەش لە كاتێكدایە‬ ‫كە ئەمریكا لە كێبڕكێی رۆژهەاڵتی ناویندا لەناو‬ ‫چەقبەستەیی و بێ چارەییەكی گەورەدایە‪.‬‬ ‫لە كاتێكدا كە الیەنی ئەمریكا بەم شێوەیە‪ ،‬رەوشی‬ ‫پێگەی دەوڵەت ــ نەتەوەگەراییەكان خراپترە‪،‬‬ ‫دیكتاتۆرە خودپەرستەكان روخان و دیكتاتۆرە‬ ‫ئۆلیگارشییەكانیش بە تەواوی لەناو چەقبەستەیی‬ ‫و بێ چ��ارەی��ی��دان‪ .‬لەگە ‌ڵ ئ��ەوەش��دا دی��ارە‬ ‫دێسپۆتیزمی دەوڵەت ــ نەتەوەش بەسەردەچێت‬ ‫و بەتەواوی لە هێزی چارەسەری دەكەوێت‪.‬‬ ‫باشە وەك چ��ارەی نوێ چی دەمێنێتەوە؟‬ ‫بێگومان شۆڕشی دیموكراتی‪ .‬ئەڵتەرناتیفی‬ ‫(مۆدێرنێتەی دیموكراتی)یە ب��رای��ەت��ی و‬ ‫پێكەوەژیانی گەالنی رۆژهەاڵتی ناوین دەستەبەر‬ ‫دەك��ات‪ .‬چارەسەری دیموكراتی بە شۆڕشی‬ ‫ئ��ازادی رۆژئ��اوای كوردستان پزیسكی هەڵدا‪،‬‬ ‫پێشخستنی ئەم چارەسەرییە لە هەرێمەكانی‬ ‫ت��ری ن��اوچ��ەك��ەدا‪ ،‬تاكە رێگەی رزگاربوونە‬ ‫لەو چەقبەستوویی و بێ چارەییە‪ .‬گەر ئەمە‬ ‫نەكرێت‪ ،‬ئاشكرایە ئ��ەوەی كە دێتە كایەوە‬ ‫تەشەنەكردنی ئەلقاعیدەگەرایی و كۆمەڵكوژی‬ ‫و قڕكردنی نوێ دەبێت‪ .‬لە راستینەی سوریادا‬ ‫یەكەمین هێماكانی ئەم تەشەنەكردنەمان بینی‪.‬‬ ‫واتا رەوشی رۆژهەاڵتی ناوین خۆی لەم دوو‬ ‫جەمسەرەدا دەبینێتەوە یان شۆڕشی مۆدێرنێتەی‬ ‫دیموكراتی یان قڕبوون بەدەستی ئەلقاعیدە‪.‬‬ ‫گەر سەرنج بدرێت شۆڕشی دیموكراتی بۆ گەالنی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوین‪ ،‬جگە لەوەی پێویستییەكە‪،‬‬ ‫تاكە رێگەیە بۆ بەربەستكردنی قڕكردنێكی نوێ‪،‬‬ ‫هەلومەرجی شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموكراتی لە‬ ‫هەموو كاتێك لەبارترە‪ .‬دۆخی شەڕ و ناكۆكی لەناو‬ ‫سیستەمدا بەردەوامە‪ ،‬لە هەمانكاتدا الیەنەكانی‬ ‫شەڕیش لەناو بێ چارەییەكی تەواو دان‪ .‬ئەمەش‬ ‫لە كاتێكدا شۆڕشی دیموكراتی دەكاتە تاكە‬

‫ئەڵتەرناتیفی چارەسەری‪ ،‬هەلومەرجی شۆڕش‬ ‫و دەرفەتەكانی بە باشترین شێوە كارا دەكات‪.‬‬ ‫ئەم رەوش��ەی لەسەرتاسەری ناوچەكەدا لە‬ ‫ئارادایە‪ ،‬لەرووی كوردستانەوە كە قورسترین‬ ‫كێشەكانی ناوچەكەی تێدایە زیاتر لەجێی‬ ‫خۆیدایە‪ .‬هەلومەرج و دەرفەتی پێشخستنی‬ ‫شۆڕشی ئ��ازادی و گەیاندنی پرسی كورد بە‬ ‫چارەسەری ماییندەیی لە سەرجەم پارچەكانی‬ ‫كوردستاندا بەكاراترین دۆخی گەیشتووە‪ .‬بە‬ ‫سەركەوتنیش لەمەدا پێویست بە یەكێتی‬ ‫نەتەوەیی و دیبلۆماسی راست و دروس��ت و‬ ‫هاوبەش و تێكۆشانی رێكخستووی گەلە‪ .‬ئەرك‬ ‫و بەرپرسیاریەتی لەم چوارچێوەیەدا هەڵسوڕان‬ ‫لەبەردەم سەرجەم پارت و الیەنە كوردییەكانە‬ ‫ك��ە ئەمە بەرپرسیارێتییەكی مێژووییە‪.‬‬ ‫لەم خاڵەدا هەڵوێستی پارتی و سیاسەتەكەی‬ ‫پێچەوانە و چەوتە‪ .‬لەم مژارەدا دەشێ هەموو‬ ‫پارتەكان الیەنی كەموكورتیان هەبێت شایانی‬ ‫رەخنەكردن بێت‪ ،‬بەاڵم هەڵوێستی سیاسییانەی‬ ‫پارتی لەو دۆخە تێپەڕبووە‪ .‬بۆ نموونە سیاسەت‬ ‫و هەڵوێستی لەبەرامبەر بە شۆڕشی ئازادی‬ ‫رۆژئاوای كوردستان جێگای عیبرەتە‪ .‬لە كاتێكدا‬ ‫دڵی هەموو ك��وردان لە رۆژئ��اوای كوردستان‬ ‫لێدەدات و پاراستنی رۆژئاوا بۆ هەموو كوردێك‬ ‫مەسەلەی كەرامەت و نامووسە‪ ،‬هەڵوێست و‬ ‫سیاسەتی پارتی (‪ )180‬دەرەجە پێچەوانەی‬ ‫ئەمراستیەیە و بەهیچ شێوەیەك رووێكی روون و‬ ‫الیەنێكی راستی جێگای پەسەندكردنی نییە‪ .‬لە‬ ‫كاتێكدا هیچ كوردێكی بە كەرامەت ئەمە پەسەند‬ ‫ناكات‪ ،‬هیچ كەس و دەزگ��ا و رێكخستنێكی‬ ‫ئازادیخواز و دیموكراتیش پەسەندی ناكات‪.‬‬ ‫هەڵوێستی پارتی لەبەرامبەر بە رۆژئ��اوای‬ ‫ك��وردس��ت��ان ب��ەت��ەواوەت��ی هەڵوێستێكی‬ ‫بەرژەوەندیپەرست‪ ،‬هەژەمۆنی و دیسپۆتیزمە‪.‬‬ ‫بە چی واتایەك لە رۆژئاوای كوردستان شۆڕش‬ ‫نییە و بەرخۆدانێكی مێژوویی گەل نییە؟‬ ‫دوژمنانی كوردیش ناتوانن ئەم شتانە بڵێن‪.‬‬ ‫بە چی واتایەك بەشداریكردن لە پاشڤەڕۆیەتی‬ ‫گەمارۆدانی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و بە‬ ‫مانگان داخستنی دەروازەی بازرگانی بەسەریدا‬ ‫و ژێر بە ژێر هاوكاریدان بە چەتەكان؟ تەنانەت‬ ‫نەیارانی كوردیش بەشێوەیەكی وەها ئاشكرا‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ناتوانن شتێكی وەها بكەن‪ .‬سیاسەتی پارتی‬ ‫لە بەرامبەر بە رۆژئ��اوای كوردستان تەنانەت‬ ‫بەشێوەیەكی زۆر جددی زیان لەو پێگەیەی‬ ‫بنەماڵەی بارزانی داوە كە لەناو كۆمەڵگای‬ ‫كورددا بەدەستیهێناوە‪ .‬بۆ ئەوەش دۆخێكی لەوە‬ ‫مافدار و سرووشتیتر نییە كە گەلی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان داوا لە مەسعود بارزانی بكات كە‬ ‫داوای لێبوردنیان لێ بكات‪ .‬لەالیەكی ترەوە‬ ‫رۆڵی دی��اری پارتی لە دروستبوونی یەكێتی‬ ‫دیموكراتی نەتەوەییدا دەزانرێت كە گرنگترین‬ ‫هەڵوێستی پێویستی سەردەمیانەیە‪ ،‬لە كاتێكدا‬ ‫كە لە هاوینی (‪)2013‬دا گەیشتبووین بە بەستنی‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان‪ ،‬راستییەكی‬ ‫حاشا هەڵنەگرە كە دوابەدوای هەڵبژاردنەكانی‬ ‫(‪)21‬ی ئەیلول پارتی كۆسپی خستە بەردەم‬ ‫كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانەوە‪ .‬خودی‬ ‫خۆیشی ناچاری پەسەند كردن و دانپێدانانی بەو‬ ‫راستییە بۆتەوە‪ .‬ئەو هۆكارەشی كە دەیخاتە‬ ‫پێش ئەو هەڵوێستەی‪ ،‬خاسییەتی"ئەنجامدانی‬ ‫كۆنگرە داخ��وازی پەكەكەیە و ئەگەر ئەنجام‬ ‫بدرێت پەكەكە دەستكەوتی دەبێت" بووە‪.‬‬ ‫باشە لە دۆخێكی وەه��ا پرسیار ناكە چۆن‬ ‫دەب��ێ��ت ل��ە بەستنی ك��ۆن��گ��رەی نەتەوەیی‬ ‫كوردستاندا پەكەكە دەستكەوتی دەبێت و‬ ‫پارتی دەستكەوتی نابێت؟ ئایا ئەم دۆخە‬ ‫بە ئاشكرا نیشانی ن��ادات كە پارتی لەناو‬ ‫سیاسەتێكی پێچەوانەی یەكێتی نەتەوەییدایە؟‪.‬‬ ‫هەڵبەت پەیوەندی پارتی ــ ئاكەپە هەیە‪،‬‬ ‫ه���ەردوو پارتی لە ئامەد كۆبوونەوەیەكی‬ ‫جەماوەری هاوبەشیان رێكخست‪ ،‬دوات��ر بە‬ ‫بڕێكی زۆر گەورە رێكەوتنی پەترۆڵیان ئیمزا‬ ‫كرد‪ ،‬وادیارە و دەردەكەوێت كە لەنێوان هەردوو‬ ‫پارتەكەدا رێكەوتنی ستراتیژی هەبێت‪ .‬پارتی‬ ‫بە ئاشكرا لە هەڵبژاردنەكاندا پشتیوانی ئاكەپە‬ ‫دەكات‪ .‬ئاكەپە لەو قەیرانە ئابوورییەی بەڕێوەیە‬ ‫دەپارێزێت‪ .‬ئەم پەیوەندیانەی پارتی لەگەڵ‌‬ ‫ئاكەپە بەڕێوەی دەب��ات دەش��ێ لە خزمەتی‬ ‫خۆیدا بێت‪ ،‬بەاڵم بەهیچ شێوەیەك لە خزمەتی‬ ‫باكوری كوردستاندا نییە‪ .‬خزمەتی چارەسەری‬ ‫پرسی ك��ورد ناكات لە باكوری كوردستان‪.‬‬ ‫بەپێچەوانەوە ئاكەپە بەهێز دەكات و خزمەتی‬ ‫كۆسپكردنی چارەسەری پرسی كورد دەكات‪.‬‬ ‫لەم خاڵەدا دەگوترێت؛ پەكەكە لە ئیمراڵی‬ ‫دی��دار ئەنجام دەدات‪ ،‬ئێمەش پشتیوانی لە‬ ‫قۆناخی چارەسەری دەكەین!‪ ..‬بەڵێ پەكەكە‬ ‫دی��داری چارەسەری لەگە ‌ڵ دەوڵ��ەت ئەنجام‬ ‫دەدات‪ ،‬ب��ەاڵم چۆن ئەنجامێك لەو دیدارانە‬ ‫دەردەك��ەوێ��ت؟ چونكە دی��دار هەیە بەهێزت‬ ‫دەكات و دیدار هەیە الیەنی بەرامبەرت بەهێز‬ ‫دەكات‪ .‬لەو دیدارانەی پەكەكە لەگەڵ دەوڵەت‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫دەیكات هەمیشە كورد قازانجی بەدەستدێنێت‪.‬‬ ‫ئەم دیدارانە بزووتنەوەی ئازادی كورد بەهێز‬ ‫دەكات و خزمەت بە چارەسەری پرسی كورد‬ ‫دەكات‪ ،‬بەاڵم دیدارەكانی پارتی لەگە ‌ڵ ئاكەپە و‬ ‫دەوڵەتی تورك دەشێ پارتی و بنەماڵەی بارزانی‬ ‫بەهێز بكات‪ ،‬بەاڵم خزمەت بە چارەسەری پرسی‬ ‫كورد لە باكوری كوردستان ناكات‪ .‬بزووتنەوەی‬ ‫ئازادی كورد لە باكوری كوردستان بەهێز ناكات‪،‬‬ ‫بە پێچەوانەوە ئاكەپە و دەوڵەتی تورك بەهێز‬ ‫دەكات‪ .‬بەهێز بوونی ئەوانیش‪ ،‬نەك چارەسەری‬ ‫پرسی كورد‪ ،‬بەڵكو تەشەنەسەندنی گوشارەكانی‬ ‫سەر كوردان و بێچارەسەری لەگە ‌ڵ خۆی دێنێت‪.‬‬ ‫ه��ەر لە دوای دی��دارەك��ەی پ��ارت��ی‪ ،‬لێدوانی‬ ‫نەیارانەی وتەبێژەكانی ئاكەپە ل��ەدژی كورد‬ ‫زیاتر تەشەنەی سەندووە‪ .‬تەیب ئەردۆغان‬ ‫لە كۆبوونەوە جەماوەرییەكەی لە ئامەد بە‬ ‫ئاشكرا وتی‪":‬ئەڵتەرناتیفی بەرامبەر بە پەكەكە‬ ‫رێكدەخەین"‪ ،‬دی��ارە لەالی ئەردۆغان پارتی‬ ‫ئەڵتەرناتیفی پەكەكەیە‪ ،‬چونكە بەپشتبەستن‬ ‫بە پارتی ب��اس لە شتێكی وەه��ا دەك��ات‪.‬‬ ‫ئەمەش بەواتای نەك چارەسەری پرسی كورد‬ ‫لە باكوری كوردستان‪ ،‬بە پێچەوانەوە بە واتای‬ ‫هەوڵدان بۆ شیتەڵكردن و پاكتاوكردنی پەكەكە‬ ‫دێت‪ .‬باشە پارتیش بەشداری لەمەدا دەكات؟‬ ‫ئەمە بەواتای دەستێوەردانی حكومەتی هەرێم‬ ‫نییە لە كاروبارەكانی باكوری كوردستان؟‬ ‫پێویستە كەس نەخەڵەتێت بە دركاندی ناوی‬ ‫(كوردستان) لەالیەن ئەردۆغانەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫قسەكانی دوای ئەویش ئاشكران‪ .‬دەشێ‬ ‫بەمشێوەیە باشوری كوردستان بەالی خۆیدا‬ ‫رابكێشێت و بزووتنەوەی ئازادی پارچەكانی تری‬ ‫كوردستان لەسەر ئەو بنەمایە پاكتاو بكات‪.‬‬ ‫بەكورتی پارتی پێویستە ئ��اگ��اداری ئەو‬ ‫پەیوەندیانەی بێت و خۆی لەو رێگە چەوتە‬ ‫رزگار بكات كە پێیدا دەڕوات‪ .‬نابێت بكەوێتە‬ ‫تەڵەی داگیركەرانەوە بۆ پارچەكردنی كورد‪.‬‬ ‫لەجیاتی ئ��ەوەی لەگە ‌ڵ هێزی داگیركاری‬ ‫وەك ئاكەپەدا بكەوێتە یەكێتی و رێكەوتنی‬ ‫ستراتیژییەوە با لەگە ‌ڵ ك��وردان و لەگەڵ‌‬ ‫پەكەكە پەیوەندی هەبێت و لەناو رێكەوتندابێت‬ ‫و كار بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بكات‪.‬‬ ‫لە رابردوودا دەكرا ئەو جۆرە شتانە بكرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم چیتر كۆمەڵگای كوردی زۆر رۆشنبیر‬ ‫و تێگەیشتووە و باش لە كردار و رەفتارەكان‬ ‫دەگ��ات‪ .‬لەم چوارچێوەیەدا سیاسەتەكانی‬ ‫پارتیش دەبینێت و هەڵیدەسەنگێنێت‪.‬‬ ‫قۆڵبەقۆڵ رۆشتن لەگە ‌ڵ ئاكەپەیەكدا كە (‪)11‬‬ ‫ساڵە پرسی كوردی چارەسەر نەكردووە‪ ،‬لە‬ ‫كۆمەڵگای كوردیدا نمرە بە پارتی ناگەیەنێت‪.‬‬

‫‪37‬‬

‫وتار‬

‫دیدارەكانی پارتی لەگە ‌ڵ‬ ‫ئاكەپە و دەوڵەتی تورك دەشێ‬ ‫پارتی و بنەماڵەی بارزانی‬ ‫بەهێز بكات‪ ،‬بەاڵم خزمەت‬ ‫بە چارەسەری پرسی كورد‬ ‫لە باكوری كوردستان ناكات‪.‬‬ ‫بزووتنەوەی ئازادی كورد لە‬ ‫باكوری كوردستان بەهێز ناكات‪،‬‬ ‫بە پێچەوانەوە ئاكەپە و دەوڵەتی‬ ‫تورك بەهێز دەكات‪ .‬بەهێز بوونی‬ ‫ئەوانیش‪ ،‬نەك چارەسەری پرسی‬ ‫كورد‪ ،‬بەڵكو تەشەنەسەندنی‬ ‫گوشارەكانی سەر كوردان و‬ ‫بێچارەسەری لەگە ‌ڵ خۆی دێنێت‬ ‫‪..........‬‬ ‫لە كاتێكدا دڵی هەموو كوردان‬ ‫لە رۆژئاوای كوردستان لێدەدات‬ ‫و پاراستنی رۆژئاوا بۆ هەموو‬ ‫كوردێك مەسەلەی كەرامەت و‬ ‫نامووسە‪ ،‬هەڵوێست و سیاسەتی‬ ‫پارتی (‪ )180‬دەرەجە پێچەوانەی‬ ‫ئەمراستیەیە و بەهیچ شێوەیەك‬ ‫رووێكی روون و الیەنێكی راستی‬ ‫جێگای پەسەندكردنی نییە‪ .‬لە‬ ‫كاتێكدا هیچ كوردێكی بە كەرامەت‬ ‫ئەمە پەسەند ناكات‪ ،‬هیچ كەس و‬ ‫دەزگا و رێكخستنێكی ئازادیخواز‬ ‫و دیموكراتیش پەسەندی ناكات‬ ‫‪..........‬‬ ‫بێگومان شۆڕشی دیموكراتی‪.‬‬ ‫ئەڵتەرناتیفی (مۆدێرنێتەی‬ ‫دیموكراتی)یە برایەتی و‬ ‫پێكەوەژیانی گەالنی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوین دەستەبەر دەكات‪.‬‬ ‫چارەسەری دیموكراتی بە شۆڕشی‬ ‫ئازادی رۆژئاوای كوردستان‬ ‫پزیسكی هەڵدا‪ ،‬پێشخستنی ئەم‬ ‫چارەسەرییە لە هەرێمەكانی تری‬ ‫ناوچەكەدا‪ ،‬تاكە رێگەی رزگاربوونە‬ ‫لەو چەقبەستوویی و بێ چارەییە‬


‫ژنان‬

‫‪38‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫رووناك ئەحمەد؛‬

‫زۆر كەمن ئەو رێكخراوانەی نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنێكی خاوەن ئیرادە بكەن‬ ‫ژنانی ناوپەرلەمان؛ یەكەم بۆ چەپڵە لێدان و دووەمیش بۆ رازاندنەوەی ناوپەرلەمانن‬ ‫چ���االك���وان���ی ب������ورای م��اف��ەك��ان��ی‬ ‫ژن���������ان"روون���������اك ئ����ەح����م����ەد"‪،‬‬ ‫لەدیدارێكی"رۆژی واڵت"دا‪ ،‬دۆخی ژنان‬ ‫و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‬ ‫و بەتایبەتی رێكخراوەكانی ژن��ان و‬ ‫هەڵوێست و ئیش و ك��اری ژنانی‬ ‫پەرلەمانی هەرێمی باشوری كوردستان‬ ‫و هاوكات ئەو یاسا و رێسایانەی‬ ‫حكومەتی هەرێم هەڵدەسەنگێنێت‬ ‫ك��ە بۆنەتە بەربەست لەبەرامبەر‬ ‫ب��ەئ��ازادی ژن��ان و دەڵێت‪":‬هەندێك‬ ‫كەس و الیەن ئەیانەوێ دۆزی ژنان‬ ‫وەك كێشە پیشانی كومەڵگای بدەن!‬ ‫هەر بویە دەبێت ئەو دەستەواژەیەش‬ ‫راس��ت بكرێتەوە"هاوكات ئەحمەد‬ ‫س���ەب���ارەت ب��ە رێ��ك��خ��راوەك��ان��ی��ش‬ ‫دەڵ���ێ���ت‪":‬دەس���ەاڵت دەی���ەوێ���ت لە‬ ‫ریگای دروستكردنی بەناو رێكخراوی‬ ‫مەدەنی و الوان و ژنانەوە ئەو رووە‬ ‫راستەقینەی خویان بشارنەوە و لە بن‬ ‫ناوی ئەو رێكخراوانەدا هەموو كارێكی‬ ‫دوور لە مەدەنیەت ئەنجامبدەدەن"‪.‬‬ ‫ئا‪ /‬رۆژی واڵت‬

‫پ��رس��ی��ار‪ /‬دۆخ���ی ئێستای ژن���ان لە‬ ‫باشوری كوردستاندا چۆن دەبینی؟‬ ‫ـ پێشەكی ئەمەوێت ئاماژە بۆ خالیك بكەم‬ ‫كە ئەویش ئەوەیە هەر گفتوگوكردنێك لە‬ ‫سەر دۆزی ژنان واتای گفتوگۆ كردنە لەسەر‬ ‫ئەو میژووە شاراوەیەیی شارستانیەت كە‬ ‫یەكەم بەردی بەكویلەكردن و چەوسانەوەی‬ ‫لە میژووی مروڤایەتیدا لەسەر ژنان ئاواكرد‪.‬‬ ‫هەر بویە بەراستی ئازاییەكی زۆری دەوێت‬ ‫بۆ باسكردن لەسەر دۆزی ژنان‪ .‬ئەمەوێت‬ ‫ئ��ەوەش بڵێم كە هەندێك كەس و الیەن‬ ‫ئەیانەوێ دۆزی ژنان وەك كێشە پیشانی‬ ‫كومەڵگای ب��دەن! هەر بویە دەبێت ئەو‬

‫دەستەواژەیەش راست بكرێتەوە كە ئەوە‬ ‫كێشەی ژنان نییە؛ بەڵكو ئەوەی بەسەر‬ ‫ژندا پەیرەو دەكرێت بووە بەدۆز و ئەوە ژنان‬ ‫داكۆكی لەو دۆزە دەكەن و قوربانی بۆ دەدەن‪.‬‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئ���ەو پێشكەوتنە تەكنیك و‬ ‫تەكنەلوژیایانە ئەمڕۆ جیهان بووە بەگوندێكی‬

‫بچوك و زۆر بەئاسانی دەتوانین ئاگاداری‬ ‫هەموو گوڕانكاری و پێشكەوتنەكان بین و‬ ‫وشیارتربین و داواكاری زیاترمان هەبێت بۆ‬ ‫گەیشتن بەمافەكانمان‪ .‬باشوری كوردستانیش‬ ‫كە دابڕاو نییە لەو پێشكەوتنانە و ئەمڕۆش‬ ‫كرانەوەیەكی مەزن بەروی كومەڵگای باشوردا‬


‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫كراوەیە‪ .‬لەگەڵ هەندێك تێكوشان و خەباتی‬ ‫ژنان لە باشوری كوردستان بو ئازادی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دیسانەوە دەبینین مەترسیەكی زۆر مەترسیدار‬ ‫لەسەر رەگەزی ژن هەیە‪ .‬ئەگەر لەڕابردودا‬ ‫ژنان تەنها بەجەستە تیرۆر دەكران‪ ،‬ئەمڕۆ‬ ‫ئەو ژنەی دەنگی ئازادی بەرزدەكاتەوە رۆژانە‬ ‫لە پەنجەی پێەوە تاكۆ تاڵە قژەكانی سەری‬ ‫چەندین جار تیرۆر دەكرێت و گیانی بەبەردا‬ ‫دەكرێتەوە ئەمە لە كاتێكدایە كە تەكنەلۆژیا‬ ‫لە كۆمەڵگا رۆشنبیرەكاندا بایەخێكی تری‬ ‫هەیە و لێی سودمەند دەبن كە واتە ناتوانین‬ ‫بڵێن دۆخی ژنان لە ئاستیكی باشدایە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫لە دوخیكی خراپ و بوون بەقوربانیدایە‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ئاستی كار و چاالكییەكانی‬ ‫رێ����ك����خ����راوە م����ەدەن����ی����ەك����ان و‬ ‫ب���ەت���ای���ب���ەت���ی رێ���ك���خ���راوەك���ان���ی‬ ‫ژن�����ان چ����ۆن ه��ەڵ��دەس��ەن��ێ��گ��ن��ی؟‬ ‫ـ پێش ئەوەی وەاڵمی پرسیارەكەتان بدەمەوە‬ ‫ئەمەوێت ئاماژە بو خاڵێك بكەم ئەویش‬ ‫ئەوەیە كە پێویستە بزانین ئەم رێكخراوانە‬ ‫ئامانجیان چییە؟ راستە بەناو ئەمانە ریكخراون‬ ‫و وا خۆیان نیشاندەدەن كە گوایە كار و‬ ‫چاالكیەكانیان بو كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو‬ ‫و شارستانیە‪ ،‬بەاڵم لە راستیدا زۆرێك لەم‬ ‫رێكخراوانە گرێدراوی حزبەكانن و هەربۆیە‬ ‫ئەوەندەی كاری ئەم رێكخراوانە بۆ بەرژەوەندی‬ ‫حزبەكانیانە ئەوەندە كار بۆ كۆمەڵگایەكی‬ ‫م��ەدەن��ی ی��ان تایبەت بە ژن��ان ناكەن‪.‬‬ ‫راستیەك لە هەرێمی كوردستان هەبوو تاكۆ‬ ‫ئەم هەڵبژاردنەی دوای��ی كە هێشتا هیچ‬ ‫ئەنجامیكی دیار نییە كە پارتی و یەكێتی‬ ‫دەسەاڵت بوون و بەئارەزوی خۆیان چۆنیان‬ ‫بخواستایە وەهایان دەكرد‪ ،‬بەاڵم دوای ئەو‬ ‫هەڵبژاردنە بێئەنجامە ئەمڕۆ راستیەكی‬ ‫نادیار هەیە و مەترسیەكی گەورەشی لەسەر‬ ‫چارەنوسی گەلی ك��ورد دروس��ت ك��ردوە‪،‬‬ ‫هەربویە لە ئەنجامی سیاسەتە نادروست‬ ‫و هەڵەكانی هێزە سیاسەكان دەبینین‬ ‫هەوڵێكی زۆر مەترسیدار هەیە لەسەر‬ ‫كومەڵگا و ئەیانەوێ لەو ریگایەوە و لە ریگای‬ ‫دروستكردنی بەناو رێكخراوی مەدەنی و الوان‬ ‫و ژنانەوە ئەو رووە راستەقینەی خویان‬ ‫بشارنەوە و لە بن ناوی ئەو رێكخراوانەدا هەموو‬ ‫كارێكی دوور لە مەدەنیەت ئەنجامبدەدەن‬ ‫بەتایبەتی پارتی و یەكێتی رێكخراوەكانی‬ ‫مەدەنیان ك��ردە سەكۆیەك بۆ ك��ردەوە‬ ‫خراپەكانیان‪ ،‬لە الیەكی ترەوە بەناو هێزی‬

‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫ئۆپۆزیسیۆن و بەناوی علمانی و ئیسالمی‬ ‫دەركەوتوون‪ ،‬ئەم هێزەش هیچ جیاوازیەكی‬ ‫نییە لەگەڵ زهنیەتی دەس��ەاڵت كەواتە‬ ‫زۆرێ��ك لە رێكخراوەكان بوون بە چەتری‬ ‫كاری نامەدەنیانە بۆ حیزبە سیاسیەكان‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬چەندین كەمپین سەبارەت‬ ‫ب��ەب��ەرەن��گ��ارب��وون��ەوەی توندوتیژی‬ ‫سەرژنان لەباشوری كوردستان بەرێوە‬ ‫دەچ��ن‪ ،‬ئاخۆ ئەم كەمپینانە چەندە‬ ‫ت��وان��ی��ووی��ەت��ی‪ ،‬ل��ەك��ەم��ك��ردن��ەوەی‬ ‫ئاستی توندوتیژی بەكاریگەر بن؟‬ ‫ـ كاتیك تۆ داوای نەهێشتنی توندوتیژی‬ ‫دەكەیت ئەوا تۆ رووب��ەروی ئەو سیستەمە‬ ‫دەبیەوە كە لە كەسێتی ژناندا توندوتیژی‬ ‫بەرامبەر بە ژیان دەكرێت‪ .‬لەگەڵ پێشكەوتن‬ ‫و گورانكاریەكانی سەدەی (‪)21‬میندا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری نەك تەنها بۆ‬ ‫ژنان نەبووە‪ ،‬بگرە لە زۆربەی كایەكانی ژیان‬ ‫گۆڕانكاری دروستنەبووە‪ .‬لە پاڵیشیدا شتیك‬ ‫كە گورانی بەسەریدانەهاتوو ئەو هزرەیە كە‬ ‫بووە بەدەسەاڵت بەسەر كومەڵگادا‪ .‬راستە‬ ‫لەرۆخساردا گۆڕانكاری كردوە‪ ،‬بەاڵم هزری‬ ‫دەسەاڵت هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە‬ ‫و بگرە ئاستی توندوتیژیەكانی زۆر زیاتر‬ ‫كردووە‪ .‬ئەم دەسەاڵتەی ئەمڕۆ حوكم دەكات‬ ‫نەك هەرنەیتوانیوە ئاستی توندوتیژەكان‬ ‫كەمبكاتە؛ بەڵكو ل��ە س��ای��ەی پیاوە‬ ‫نارازگۆكان و فێڵبازەكاندا توندوتیژیەكان‬ ‫لەوە دەرچوون كە تەنها وەك توندوتیژیەك‬ ‫لەسەر جەستەی ژن هەڵبسەنگێنرێت‪،‬‬ ‫بەڵكو ئەمڕۆ ئەو توندوتیژیانە گ��ۆڕان بۆ‬ ‫تیرۆركردنی رۆح و هەستی ژنان‪ .‬لەگەڵ ئەم‬ ‫تیرۆرەشدا پیاوە ناراستگۆكان پروپاگەندەی‬ ‫مافی ژنان و ئازادی دەكەن‪ ،‬بەاڵم ئەمانە‬ ‫لە درۆی��ەك��ی گ��ەورە زیاتر هیچیتر نین‪.‬‬ ‫لە هەرێمی كوردستان چەندین ریكخراوی‬ ‫ژنانمان هەیە ب��ەن��اوی ج��ۆراوج��ۆر‪ ،‬زور‬ ‫كەمن ئەو رێكخراوانەی كە نوێنەرایەتی‬ ‫ئ��ی��رادەی ژنێكی خ���اوەن ئ��ی��رادە بكەن‪.‬‬ ‫راستە كەمپینەكان بەبەردەوامی دەكرێن‪،‬‬ ‫بەاڵم نەتوانراوە وەك پیویست ببنە وەاڵمی‬ ‫ئازارەكانی ژنان‪ ،‬ئەو زۆڵم و چەوساندنەوەیەی‬ ‫ئ��ەم��ڕۆ سیستەم ل��ەس��ەر ژن پ��ەی��ڕەوی‬ ‫دەكات كوشتن و بەدیلگرتنی ژن و ژیانە‪.‬‬ ‫دەتوانم ئەوە بەئاشكرا بڵێم كە ئەمڕۆ ژیان لە‬ ‫كەسێتی ژندا خیانەتی لێدەكرێت‪ .‬بۆ ئەوەی‬ ‫كەمپینەكان بتوانن ئاستی توندوتیژیەكان‬

‫‪39‬‬

‫ژنان‬

‫لە باشور هەموو شتێك بە‬ ‫حیزبی كراوە‪ .‬نیشتیمان‪ ،‬شار‪،‬‬ ‫پەروەردە‪ ،‬مرۆڤ‪ ،‬زمان‪ ،‬یاسا‪.‬‬ ‫بێگومان پەرلەمانیش بەدەر‬ ‫نییە لەو بە حیزبی بونە‪ ،‬بۆیە‬ ‫نەك تەنها ژنان نەیانتوانیووە‬ ‫هەڵوێست وەرگرن بگرە‬ ‫پیاوانیش نەیانتوانیوە لەسەر‬ ‫مافی مرۆڤ یان لەسەر‬ ‫كێشە نەتەواییەتیەكان‬ ‫هەڵوێستان هەبێت‬ ‫………‪.‬‬ ‫لە هەرێمی كوردستان‬ ‫گۆڕانكاری نەك تەنها‬ ‫بۆ ژنان نەبووە‪ ،‬بگرە لە‬ ‫زۆربەی كایەكانی ژیان‬ ‫گۆڕانكاری دروستنەبووە‪ .‬لە‬ ‫پاڵیشیدا شتیك كە گورانی‬ ‫بەسەریدانەهاتوو ئەو هزرەیە‬ ‫كە بووە بەدەسەاڵت بەسەر‬ ‫كومەڵگادا‪ .‬راستە لەرۆخساردا‬ ‫گۆڕانكاری كردوە‪ ،‬بەاڵم هزری‬ ‫دەسەاڵت هیچ گۆڕانێكی‬ ‫بەسەردا نەهاتووە و بگرە‬ ‫ئاستی توندوتیژیەكانی زۆر‬ ‫زیاتر كردووە‬ ‫‪..........‬‬ ‫لە راستیدا زۆرێك لەم‬ ‫رێكخراوانە گرێدراوی‬ ‫حزبەكانن و هەربۆیە‬ ‫ئەوەندەی كاری ئەم‬ ‫رێكخراوانە بۆ بەرژەوەندی‬ ‫حزبەكانیانە ئەوەندە كار بۆ‬ ‫كۆمەڵگایەكی مەدەنی یان‬ ‫تایبەت بە ژنان ناكەن‬


‫ژنان‬

‫‪40‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫نەهێڵن پیویستە بە ئیرادەیەكی ژنانەوە‬ ‫روب��ەروی ئەو زهنیەتە ببینەوە كە ژن و‬ ‫ژیانی كردۆتە ئامانج و وەك گۆرگێكی هار‬ ‫رۆح و جەستەمان دەشێوێنێت و دەیخوات‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬ژنانی پەرلەمانی هەرێمی‬ ‫باشوری كوردستان هەتا ئێستا لە‬ ‫پەرلەمان بۆ كەمكردنەوەی ئێش‬ ‫و ئ��ازارەك��ان��ی ژن��ان چییان ك��ردووە‬ ‫و ئ��ەرك و بەرپرسیاریەتیان چییە؟‬ ‫ـ زۆربەی زۆرمان دەزانین لە باشور شتێك‬ ‫نییە بە حیزبی نەكرا بێت پەرلەمانی‬ ‫كوردستانیش ب��ەدەر نییە ل���ەوە!!‪ ،‬واتا‬ ‫پەرلەمانی كوردوستان لەسەر بیروباوەر‬ ‫نییە؛ بەڵكو بۆ پارە پەیداكردنە ئەو پارە‬ ‫و سەیارە و شوقە وەرگرتنە لە پەرلەمانی‬ ‫كوردستان دەیبینین لە هیچ پەرلەمانێكی‬ ‫واڵتانی دیموكراتیدا نییە بۆیە ئەتوانین بڵێێن‬ ‫ئەمە نەك تەنها رۆڵی ژنانی الواز كردوە؛‬ ‫بەڵكو رۆلی پیاوانیشی لە پەرلەمان الواز‬ ‫كردوە لەسەر پرسە گرنگەكان‪ ،‬لە الییەكی‬ ‫دیكەوە ئەم گفتوگویانەی لە دوایدا كە بۆ‬ ‫پێكهێنانی حكومت لە نێوان هیز و الیەنەكان‬ ‫ئەنجامدرا زیاتر بێ روڵی ژنانی ئاشكرا كرد‪.‬‬ ‫ئەو لێژنەیەی كە گفتوگوكانی رێكدەخست‬ ‫بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەو لێژنەیەدا یەك ژن نەبوو! ئەمە واتای‬ ‫چییە؟ بۆچی ئەو ژنانەی هەڵبژێردراون‬ ‫وەك نوێنەری خەڵك بێدەنگن بوون؟ كە‬ ‫وات��ە پەرلەمان و حكومەت هەردووكیان‬ ‫دوو دەزگای پیاوانەن و ئەو ژنانەی لە جێ‬ ‫خویان لەناو ئەو دەزگایانە دەگرن تەنها بو‬ ‫جۆانكردنی دەسەاڵت و زهنیەتی پیاوە‪ ،‬لە‬ ‫الیەكی دیكەوە ژنان رێژەیان بۆ دیاری دەكرێ‬ ‫دواجار هەندێكیان بە كۆتا و خێر و سەدەقە‬ ‫ئەبرێنە ناو پەرلەمان ئەمەش هۆكارێكی تری‬ ‫كۆمەڵگای باوكساالرە كە ژنانی گیرۆدەی ئەو‬ ‫پاڕانەوە كردوە كە حێزبەكان خێری پێبكات‪،‬‬ ‫ئەو هۆكارانە هەم ژنان و هەم پیاوانیشی‬ ‫شەرمەزاری الی دەسەاڵت و حیزبەكانیان‬ ‫ك��ردوە بۆیە نایبینین هیچ هەڵوێستێكی‬ ‫ج��ددی لە هیچ بارەییەكەوە بگیرێت!!‪.‬‬ ‫پ���رس���ی���ار‪ /‬ئ����ەو ی��اس��ای��ان��ەی كە‬ ‫حكومەتی هەرێم ك��اری پێدەكات‬ ‫ت��ا چ��ەن��دە ی��اس��ای داك��ۆك��ی��ك��ارن‬ ‫لەدەستەبەركردنی مافەكانی ژنان؟‬ ‫ـ یاساكان بە ه��زری پیاوانە نوسراوە و‬

‫هەربۆیە دەتوانین بڵێن ئەو یاسایانەی ئەمڕۆ‬ ‫لەسەر كومەڵگا حوكم دەكات بە تەواوی لە‬ ‫خزمەتی ئەو دەسەاڵتەدایە كە هەموو شتیكی‬ ‫بۆ خوی قورخكردوە‪ .‬لەسەر الپەڕەكان‬ ‫باسی ژن و مافی ژن و ئازادی ژنان دەكرێت‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم ئەگەر تەماشایەكی راستی ژیانی‬ ‫ئەمڕۆی كوردستان بكەین ئ��ەوا دەبینین‬ ‫تاچەند یاساكان لە بەرژەوەندی ژناندایە‪.‬‬ ‫ناوهێنانی ژنان و ئەو یاسایانەی هەن تەنها‬ ‫بۆ جۆانكردنی ئەو نادادپەروەریەكەیانە‪.‬‬ ‫لە الیەكی دیكەوە یاسای حكومەتی هەرێم‬ ‫هەندێكیان هی سەردەمی ڕژێمی بەعسن و‬ ‫هەندێكیان هی ئەو بیست ساڵەی حكومڕانی‬ ‫دەسەاڵتدارانی كوردە كە لە دیدی منەوە‬ ‫هیچیان ڕەچ���اوی بنەما مەدەنیەكانیان‬ ‫نەكردوە لە داڕشتنی یاساكاندا هەتا بتوانن‬ ‫داكۆكی لە مافی ژنان بكەن‪ ،‬ئەمە لەالیەك‪ ،‬لە‬ ‫الیەكی ترەوە هەردووالیان یاساكانیان لەژێر‬ ‫كاریگەری بنەما شەرعیەكاندا نوسیوەتەوە‬ ‫كە هەموومان دەزانین مافی ژنان لە چی‬ ‫ئاستێكدایە لە ناو ئاینەكاندا‪ .‬وێرای ئەوەی‬ ‫ئەتوانین بڵێین ئەو الیەنانەشی خۆیان بە‬ ‫مەدەنی دادەنێن هەمان عەقڵیەتی ئەو عۆرف‬ ‫و عادەتە كۆنەیان هەیە بۆ ژنان بۆیە كێشەكە‬ ‫لەوەدایە لە واڵتی ئێمەدا حیزبە عەلمانیەكان‬ ‫و ناعەلمانیەكان داكۆكی لە مانەوەی بنەما‬ ‫شەریعیەكان دەكەن لە ناو یاساكاندا‪ .‬لەبەر‬ ‫ئ��ەوە هەتا دەستكاری ریشەیی نەكرێت‬ ‫لەسەر یاساكاندا ئەستەمە باس لە مافی‬ ‫ژنان یان مافی مرۆڤ بكرێت لە واڵتی ئێمەدا‪.‬‬ ‫پ��رس��ی��ار‪ /‬رێكخستن ب��وون��ی ژن��ان‬ ‫پێویستە ل��ەس��ەرچ بنەمایەك بێت‬ ‫و چ��ۆن خۆیان بەرێكخستن بكەن؟‬ ‫ـ لە راستیدا رێكخستن بونی ژنان شۆرشی‬ ‫دەوێت‪ .‬پێش هەموو شت ژنان پێویستە ئیش‬ ‫لەسەر یەكبوونی خۆی بكات و ئیش لەسەر‬ ‫هوشیاركردنەوەی خۆیان بكەن‪ .‬ژنان خویان‬ ‫بەرێكخستن ناكەن ناتوانن ئازاد بن‪ .‬پێویستە‬ ‫ژنان لەم پێگەیەی ئێستا هەیەتی دەربچێت‬ ‫و دور لە زهنیەتی سیستەمی پیاوساالری‬ ‫خەباتی رێكخستنبوونی خوی بكات‪ .‬ئیش‬ ‫لەسەر ئ��ەو كەلتور و سیستەمە پیاوانە‬ ‫بكات كە مافی مرۆڤبوونی لێسەندۆتەوە‬ ‫و كردۆیەتی بە شتێك بۆ دەستی خۆی‪،‬‬ ‫دواج��ار دەتوانێ وەرچەرخانێكی ریشەیی‬ ‫دروستبكات ك��ە هەرگیز دەس���ەاڵت یان‬ ‫هیچ الی��ەن و گروپێك نەیكات بەئامێرێك‬ ‫بۆ دەستی خۆی و چەپڵەی پێ لێدات‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لە راستیدا رێكخستن‬ ‫بونی ژنان شۆرشی دەوێت‪.‬‬ ‫پێش هەموو شت ژنان‬ ‫پێویستە ئیش لەسەر‬ ‫یەكبوونی خۆی بكات و ئیش‬ ‫لەسەر هوشیاركردنەوەی‬ ‫خۆیان بكەن‪ .‬ژنان خویان‬ ‫بەرێكخستن ناكەن ناتوانن‬ ‫ئازاد بن‬ ‫………‪.‬‬ ‫وێرای ئەوەی ئەتوانین‬ ‫بڵێین ئەو الیەنانەشی خۆیان‬ ‫بە مەدەنی دادەنێن هەمان‬ ‫عەقڵیەتی ئەو عۆرف و‬ ‫عادەتە كۆنەیان هەیە بۆ‬ ‫ژنان بۆیە كێشەكە لەوەدایە‬ ‫لە واڵتی ئێمەدا حیزبە‬ ‫عەلمانیەكان و ناعەلمانیەكان‬ ‫داكۆكی لە مانەوەی بنەما‬ ‫شەریعیەكان دەكەن لە ناو‬ ‫یاساكاندا‬ ‫………‪.‬‬ ‫ژنان پێش ئەوەی خۆیان‬ ‫هەڵبژێرن حیزبەكان بە كۆتا‬ ‫و خێر و سەدەقە كورسییان‬ ‫دەداتێ‪ ،‬هۆكاری ئەمەش‬ ‫دەگەرێتەوە یەكەم لە كاتی‬ ‫هەڵبژاردندا دەنگی ژنان بە‬ ‫دەست پیاوە‪ ،‬پیاو دەبێت پێی‬ ‫بڵێ دەنگ بدات بە كێ! وەك‬ ‫ووتم ژنانیش ئەوەنە هوشیار‬ ‫نین یان ئەوەنە یەكگرتوو‬ ‫نین كە بڵێ من ئەبێ دەنگ بە‬ ‫هاورەگەزی خۆم بدەم!!‪.‬‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪41‬‬

‫ژنان‬

‫جیـابوونەوەی نێـوان دوو هاوسـەر زیاتـر كاریگەری لەسەر دەرونی ژن هەیە‬ ‫ژن بەردەوام بیر لەوە دەكاتەوە بۆ من وام كرد؟‬ ‫ل��ەدی��دارێ��ك��دا"ت��ارق نەجیب"‪ ،‬توێژەری‬ ‫دەروون��������ی ب����اس ل���ە ك��اری��گ��ەری��ی��ە‬ ‫دەرونییەكانی ژنانی جیابووەوە دەكات‪،‬‬ ‫ڵ چۆنێتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ‌‬ ‫لەگە ‌‬ ‫كێشە و گرفتەكانی ئ��ەم دی��اردەی��ە و‬ ‫دەڵێت‪ ":‬ئەو ژنەی جیادەبێتەوە توانای‬ ‫گرێدانی پەیوەندیە كۆمەاڵیەتیەكانی‬ ‫الواز دەب��ێ��ت‪ ،‬هەست بەتام و چێژی‬ ‫ژی��ان ناكات و بێ ئارامە و ب��ەردەوام‬ ‫سەرزەنشتی خ��ۆی دەك���ات"‪ ،‬هەروەها‬ ‫نەجیب لەسەرشێوەكانی جیابوونەوەش‬ ‫دەڵێت‪":‬دوو شێوە جیابوونەوەمان هەیە‪،‬‬ ‫یەكیان بەخواستی ژنەكەی خۆیەتی كە‬ ‫لەم حاڵەتەدا ژن متمانەی بەخۆبوونی‬ ‫دەمێنێتەوە و ئەوی تر‪ ،‬لەسەرداخۆازی‬ ‫ه��اوس��ەرەك��ەی��ەت��ی ك��ە ل��ەم حاڵەتەدا‬ ‫كاریگەریە دەروون��ی��ەك��ان��ی ل��ەس��ەر ژن‬ ‫زیاترە و هەست بەفەشەل بوون دەكات‬ ‫لەپێكهێنانی پرۆسەی ژیانی"دا‪.‬‬ ‫ئا‪ /‬چەتر پرێس‬ ‫پرسیار‪ /‬ئەو كێشە و گرفتە دەروونیانە‬ ‫چین ك��ە رووب����ەڕووی ژن��ی جیابووەوە‬ ‫دەبن؟‬ ‫ـ توانای گرێدانی پەیوەندی كۆمەاڵیەتی الواز‬ ‫دەبێت نا ئارام و بێ تاقەتن‪ ،‬هەست بە تام و‬ ‫چێژی ژیان ناكات و بڕێ تووڕەبوونی ال دروست‬ ‫دەبێت بە حوكمی ئەوەی هەست دەكات كە‬ ‫ئ��ەوەی كە ئ��ازاری دەدات مرۆڤە و ئەوانەی‬ ‫كە بوێرن توڕە دەبن‪ ،‬ئەوانەی تریشیان كە‬ ‫پەروەردە نەكراون كە ئازایانەتر بەرگری خۆیان‬ ‫بكەن‪ .‬ئەمە زیاتر گۆشەگیری و بێ دەنگی كش‬ ‫و ماتی هەڵدەبژێرن‪ ،‬توشی خەمۆكی دەبن و‬ ‫توانای بڕیاردانی نامێنێت‪ ،‬چونكە ب��ەردەوام‬ ‫سەرزەنشتی خۆیان دەكەن بۆ وام كرد‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬كاریگەری ئەو كێشە و گرفتانە‬ ‫چین؟‬ ‫ـ دوو جۆر جیابوونەوەمان هەیە؛ جیاوبوونەوەیەك‬ ‫بە خواستی ژن خۆیەتی كە داوای دەك��ات‬ ‫كاریگەری دەرونییەكانی كەمترە ل��ەوەی كە‬ ‫بە خواستی هاوسەرەكەی بێت‪ ،‬چونكە لەم‬ ‫حاڵەتەدا ژن متمانەی بەخۆبوونی هەیە‪ ،‬لەم‬ ‫حاڵەتەدا هەست دەكات ئەم توانیویەتی بەرگری‬ ‫لە مافی حۆی بكات و توانیویەتی بڕیار بدات و‬ ‫ئەم رێگەیەی هەڵبژاردوە كەوا دێتە رێگا‪ ،‬ئەو‬ ‫رێگایەی پێی دەوترێت هاوسەری جیابووەوە‪،‬‬

‫خواست خواستی خۆیەتی‪ ،‬بەاڵم جۆری دووەم‬ ‫ئەو جیابوونەوەیە كە پیاوەكە خواستی لەسەرە‪.‬‬ ‫لەم حاڵەتەدا كاریگەرییە دەرونییەكانی زیاتر‬ ‫بێت لە كاریگەری حاڵەتی یەكەم‪ .‬لە هەموو‬ ‫حاڵەتەكاندا ژنێك كە جیا دەبێتەوە كۆمەڵێك‬ ‫كێشەی بۆ دروست دەبێت وەكو هەموو كێشەكانی‬ ‫تر‪ .‬یەكێك لە كێشەكان بریتییە لەوەی هەست‬ ‫بە فەشەل دەكات لە گەورەترین پرۆسەی ژیانی‪،‬‬ ‫لەم حاڵەتەدا گرنگ نییە ئایا خۆی نەیتوانیوە‬ ‫سەركەوتن بەدەستبهێنێت یاخود بارودۆخی‬ ‫بەسەردا هاتووە‪ .‬لە هەموو بارێكدا كاریگەری‬ ‫گ���ەورەی لەسەر بەجێ دەهێڵێت و مرۆڤ‬ ‫كاتێك بەگەورەترین ئومێدەوە بەرەو پێكهاتنی‬ ‫خێزان دەڕوات و پێكیشی دەهێنێت‪ ،‬لەژێر‬ ‫ئەو سێبەرەدا ئیتر ئەو النكەیەی لەدەستداوە‪،‬‬ ‫ئەگەر هۆكارەكە خۆی بێت بەردەوام بیر لەوە‬ ‫دەكاتەوە بۆ من وام كرد؟ بۆچی نەمتوانی ئەم‬ ‫حاڵەتە چارەسەر بكەم؟‪ .‬بەردەوام گلەیی لە‬ ‫خۆی هەیە و ب��ەردەوام لە موراجەعەكردنی‬ ‫خۆیدایە‪ ،‬ئەمە ئەگەر یەكێك بێت لەو كەسانەی‬ ‫كە موراجیعی خۆی دەكاتەوە‪ ،‬بە رەفتاری‬ ‫خۆیاندا دەچنەوە سوودی لێوەردەگرن لەبەر‬ ‫ئەوە بەردەوام خەریكی سەرزەنشتكردنی خۆیانن‬ ‫بە تایبەتی لە دوای ئەوەی هەست بە ئازارەكانی‬ ‫جیابوونەوە و تەنیا كەوتنیان دەكەنەوە قسەی‬ ‫خەڵك و خێزان كە پێی دەڵێن نەتتوانی دڵی‬ ‫مێردەكەی رابگرێ‪ ،‬نەتتوانی تەحەممول بكەی‪،‬‬ ‫ئەم سەرزەنشت كردن و سەركۆنەكردنە وای لێ‬ ‫دەكات هەست بە بچووكی بكات لە كاتێكدا مافی‬ ‫تەواویش لەوانەیە الی ئەم بێت‪ ،‬هاوسەرەكەی‬ ‫هاوسەرێكی خراپ بێت نەیتوانیبێت لەگەڵیدا‬

‫بگونجێت‪ ،‬بەاڵم مادام ئەم زیاتر لە كەسێك‬ ‫سەرزەنشتی دەكات‪ ،‬بارێكی دەروونی بۆ دروست‬ ‫دەبێت هەست بە تاوانباری دەكات و قبوڵی نییە‬ ‫الی خێزانەكەی قسەی خەڵك و قسەی كۆمەڵگا‬ ‫كە هەمیشە بە گومانەوە بۆی دەڕوانن؛ ئەگەر‬ ‫باش بوایە هەڵیدەكرد‪ .‬مێردەكەی ئەگەر فاڵن‬ ‫بوایە یان ئەگەر فیسار بوایە لەبەر ئەوەی ئەو‬ ‫هەموو حاڵەتانە ئەو كاریگەرییە دەرونیانەی‬ ‫لەسەر ئەو ژنە بەجێ دەهێڵێت لەسەر هەموو‬ ‫ژنەكان‪ ،‬بەاڵم دەمێنێتەوە سەر ئەوەی كە ئەو‬ ‫ژنە ئەگەر خاوەنی كەسێتییەكی بەهێز بێت‬ ‫ئەگەر خۆی بڕوای بە هەڵبژاردنی هاوسەرگیری‬ ‫و بڕوای بە جیابوونەوەكەشی هەبێت‪ ،‬ژنێك كەوا‬ ‫دەكات وێنەی بەرامبەر بە ژیان وێنەیەكی واقیع‬ ‫بێت و ژنێكی پەروەردەكراو بێت لەسەر متمانە‬ ‫بە خۆبوون واقیع بین بێَت بزانێت ژیان گەرم‬ ‫و ساردیە‪ ،‬ژیان گونجان و نەگونجاندنە‪ ،‬ژیان‬ ‫شكست و سەركەوتنە‪ ،‬ئەوا ئەم جۆرە ژنە ئەو‬ ‫كاریگەرییە دەروونیانەی لەسەر كەمتر دەبێت‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوە ئەوە نییە كە ژن و هیچ پیاوێكیش‬ ‫كاریگەری ال دروست نەبێت دوای جیابوونەوەی‬ ‫لە هاوسەرەكەی‪.‬‬ ‫پ��رس��ی��ار‪ /‬چ��ۆن خ��ێ��زان مامەڵەیەكی‬ ‫ڵ ژنێكی جیابووەوە‬ ‫تەندروست لە گە ‌‬ ‫بكات؟‬ ‫ـ خێزان هۆشیار بێت‪ ،‬واتا دایك و باوكی دڵسۆز‬ ‫بن ئەوكاتە تۆ ئەگەر كچەكە شووی نەكردبوو‬ ‫ئاسایی وەك��و منداڵەكان مامەڵەی لەگەڵدا‬ ‫دەكەن‪ ،‬بەاڵم كە جیابووەتەوە وەكو منداڵێكی‬ ‫بریندار چەند پێویستی بە موراجاعاتی زیاتر هەیە‬


‫ژنان‬

‫‪42‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫دایك و باوك ئەگەر هۆشیاری ئەوەیان هەبێت‪،‬‬ ‫دەبێت هەست بكەن ئەم كچەیان بریندارە‪ ،‬ئەم‬ ‫كچەیان بارودۆخێكی بەسەردا هاتووە‪ ،‬خۆی‬ ‫مەبەستی نەبووە لەبەر ئ��ەوە دای��ك و باوك‬ ‫تەقدیری ئەم حاڵەتە بكەن و شعوری كچەكەیان‬ ‫بخوێننەوە و هەست بكەن كچەكەیان بریندارە‬ ‫نەك سەرزەنشتی بكەن بە باری بزانن و گلەیی‬ ‫لێ بكەن مادام ئەم كچە لەم پیاوە جیابۆتەوە‬ ‫لەم قۆناخی جیابووەوە پێی بڵێن كە تۆ كچەكەی‬ ‫جارانمانی بە زیادەی خۆشەویستییەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫تۆ خاوەنی ئەزموونێكی كە ئازاری داوی و خۆیان‬ ‫بكەن بە بەرپرسیار لە خاوەنی قەزییەكە‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی كچەكە تەنیا نەبێت پێی بڵێن كە ئێمە‬ ‫نەمانتوانی دایك و باوكێكی باش بین‪ ،‬ئێمە‬ ‫نەمانتوانی بە دوای بابەتەكەدا بین‪ ،‬پێویستە‬ ‫پێی بووترێت ئ��ەم ئەزموونە كۆتایی هات‪،‬‬ ‫ئەزموونێكی تر دەست پێدەكات خۆت ئامادە‬ ‫بكە بۆ ئەزموونێكی تر ئەمجارە هەڵەكانی‬ ‫قۆناخی پێشووت رێكدەخەینەوە بۆ ئەوەی لە‬ ‫قۆناخی داهاتوودا تووشی هەڵە نەبیتەوە ئەمە‬ ‫گڕ و تینێكی گەورەی دەروونی دەدات بەو ژنە لە‬ ‫كاتێكدا لەناو ماڵی وادا هەیە كە بە پیچەوانەوە‬ ‫سەرزەنشتی دەكەن و دەڵێن تازە تۆ دەتەوێت‬ ‫شوو بكەیتەوە؟!‪.‬‬ ‫پرسیار‪ /‬چ��ۆن ژن��ان دوای جیابوونەوە‬ ‫رووبەڕووی ئەو كێشە دەروونیانە ببنەوە‬ ‫كە تووشی دەبن؟‬ ‫ـ ئەبێ ژنان بزانن كە ئەمە سرووشتی دنیایە‪ ،‬تۆ‬ ‫ناتوانی گۆڕانكاری بەسەریدا بهێنیت بە خواستی‬

‫ئێمە بوایە ئەمانوت بەهیچ جۆرێك تەاڵق نەبێت‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەبێت مرۆڤ قەناعەتی پێ هەبێت هەر‬ ‫وەكو چۆن شەو و رۆژ سەرما و گەرما دێت‪.‬‬ ‫ئەبێ ژن بزانێ ئەم تازە جیابۆتەوە‪ ،‬دوو رێگەی‬ ‫لەبەردەم دایە یان رێگەی خۆڕاگری و متمانە‬ ‫بەخۆبوون و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ژیان و‬ ‫مامەڵە لەگە ‌ڵ ئەو بارودۆخەی ژیان كە تێیدا‬ ‫دەژی‪ ،‬یان ئەوەیە رووخان‪ .‬كامیان لەبەرژەوەندی‬ ‫ئەوە خەفەت و رووخان و گلەیی لە بەختی خۆی‬ ‫نا ئومێدی سەر ئەنجامەكەی بۆ كوێ ئەڕوات‪،‬‬ ‫دی��ارە ئەم ژنە زەرەرێكی زۆری ك��ردووە بەم‬ ‫حاڵەتە زەرەرەكەی گەورەتر دەكات‪ .‬لە ئەنجامدا‬ ‫تیا دەچێت‪ .‬لەبەر ئەوە دوو رێگەی لەبەردەمدا‬ ‫هەیە یەكێكیان ئەوەیە كە قبوڵی حاڵەتەكەی‬ ‫بكات بەدوای ژیانێكی تازەدا بگەڕێ ئەگەر ئەو‬ ‫ژیانە تازەشی دەست نەكەوێت ئەبێت قەناعەتی‬ ‫وا بێت كە مەرج نییە هەموو مرۆڤێك زەواج بكەن‬ ‫و مەرج نییە هەموو ئەوانەی زەواج دەكەن هەتا‬ ‫كۆتایی تەمەنیان لە زەواجدا بمێننەوە‪ .‬ملیۆنەها‬ ‫كەس هەیە بەمشێوەیە دەژین تەقەبوولی ئەم‬ ‫حاڵەتەش دەكات كە دەكرێت كە ئەمە رۆڵێكی‬ ‫گەورەتر ببینێت لە ژیاندا و نابێت بە زەعیفی‬ ‫لەگە ‌ڵ چ��وار دەوری���دا مامەڵە بكات‪ .‬كاتێ‬ ‫رووب��ەڕووی سەرزەنشتكردن دەبێتەوە ئازایانە‬ ‫رووبەڕوویان بوەستێتەوە‪ .‬ئەوەی تەداخول لە‬ ‫ژیانیدا دەكات رای بگرێت ئەوەی كە پرسیاری‬ ‫بێ مانا دەكات رایگرێت كە هەستی كرد گرفتی‬ ‫دەروونی و كۆمەاڵیەتی بۆ دروست دەبێت راوێژ‬ ‫بە راوێژكاری توێژەری دەروونی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫بكات‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ئەبێ ژن بزانێ ئەم تازە‬ ‫جیابۆتەوە‪ ،‬دوو رێگەی لەبەردەم‬ ‫دایە یان رێگەی خۆڕاگری و‬ ‫متمانە بەخۆبوون و سەرلەنوێ‬ ‫بنیاتنانەوەی ژیان و مامەڵە لەگەڵ‌‬ ‫ئەو بارودۆخەی ژیان كە تێیدا‬ ‫دەژی‪ ،‬یان ئەوەیە رووخان‬ ‫………‪.‬‬ ‫دایك و باوك پێویستە هەست‬ ‫بكەن ئەم كچەیان بریندارە‪ ،‬ئەم‬ ‫كچەیان بارودۆخێكی بەسەردا‬ ‫هاتووە‪ ،‬خۆی مەبەستی نەبووە‬ ‫لەبەر ئەوە دایك و باوك تەقدیری‬ ‫ئەم حاڵەتە بكەن و شعوری‬ ‫كچەكەیان بخوێننەوە و هەست‬ ‫بكەن كچەكەیان بریندارە نەك‬ ‫سەرزەنشتی بكەن بە باری بزانن‬ ‫و گلەیی لێ بكەن مادام ئەم‬ ‫كچە لەم پیاوە جیابۆتەوە لەم‬ ‫قۆناخی جیابووەوە پێی بڵێن كە‬ ‫تۆ كچەكەی جارانمانی بە زیادەی‬ ‫خۆشەویستییەوە‬


‫[~]‬ ‫[ ژماره ‪[ ]2013/12/20[ ]34‬ساڵی سێیەم]‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫‪43‬‬

‫ژنان‬

‫نەریتی شارستانێتی؛ ژن وەکو "کێڵگەی پیاو" دەبینێت‬

‫ن‪ /‬عەبدوڵاڵ ئۆجەالن‬

‫یۆنانییەکان ک��ە ب��ە یەکێک ل��ە قۆناخە‬ ‫گەورەکانی شارستانێتی دادەنرێن بە شێوەیەکی‬ ‫فەرمی ک��وڕە الوەک��ان��ی��ان وەک "ه��اوج��ووت‬ ‫"ێک پێشکەش بە پیاوێکی خاوەن ئەزموون‬ ‫دەک��رد‪ .‬بۆماوەیەکی درێژخایەن هۆکارەکەیم‬ ‫بۆ شینەدەکرایەوە‪ .‬فەیلەسوفێکی وەکو‬ ‫سوقراتیش دەڵێت‪":‬ئەوەی گرنگە ب��ەردەوام‬ ‫بەکارهێنانی ئەم کوڕە نییە‪ ،‬بەڵکو پەروەردە‬ ‫کردنێتی لەالیەن گەورەکەیەوە"‪ .‬لێرەدا لۆژیک‬ ‫و مەبەست لە بەکارهێنانی بەردەوامی الوان‬ ‫وەک هاوجووتێک زیاتر ئاماددەکردنێتی بۆ‬ ‫تایبەتمەندییە ژنانییەکان‪ .‬بە شێوەیەکی روونتر‬ ‫شارستانێتی یۆنانیش خوازیاری کۆمەڵگایەکی‬ ‫ب��ە ژن��ک��راوە‪ .‬چ��ەن��دە الوان���ی رەس���ەن و بە‬ ‫رەچەڵەک هەبن‪ ،‬ئەم کۆمەڵگایە (بەژنکراوە)‬ ‫پێکنایەت‪ .‬بۆ پێکهێنانی ئ��ەم کۆمەڵگایە‬ ‫پێویستە تایبەتمەندییە ژنانییەکان هەرس بکەن‪.‬‬ ‫لە تەواوی کۆمەڵگاکانی شارستانێتی مەیلی‬ ‫هاوشێوە هەن‪ .‬نێربازی لەم کۆمەڵگایەدا زۆر‬ ‫بەرباڵوبووە‪ .‬حاڵەتێکی وەهای بەخۆوە گرتووە‪،‬‬ ‫وەکو نەریتێک هەر گەورەیەک کوڕە الوێکی‬ ‫تایبەت بە خۆی هەبووە‪ .‬لەوە زیاتر کە نێربازی‬ ‫وەکو الدان و نەخۆشییەکی زایەندی تاکەکان‬ ‫ببینرێت‪ ،‬گرنگ ئەوەیە وەک��و دیاردەیەکی‬ ‫کۆمەاڵیەتی ببینرێت کە کۆمەڵگای چینایەتی‪،‬‬ ‫کۆمەڵگای دەسەاڵت رێگای لە پێش کردۆتەوە‪.‬‬ ‫لە کۆمەڵگاکانی شارستانیدا زایەند و دەسەاڵت‬ ‫نەخۆشی کۆمەاڵیەتین‪ ،‬وەکو شێرپەنجە وان‪.‬‬ ‫هەر وەکو چۆن بەبێ یەکتر نابن‪ ،‬یەکتریش‬ ‫زیاد دەکەن‪ .‬هەر وەکو زیادبوونی خانەکانی‬ ‫شێرپەنجە‪ .‬پەیوەندی نێوان شێرپەنجەی‬ ‫تاک و شێرپەنجەی کۆمەڵگا لە مۆدێرنیتەی‬ ‫سەرمایەداریدا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر شرۆڤە‬

‫دەکەین‪.‬‬ ‫دەمەوێت بگەمە ئەم خاڵە؛ هەزاران ساڵە لە‬ ‫کۆمەڵگاکانی شارستانیدا زەمینەی دەسەاڵت بە‬ ‫شێوەیەکی تایبەت و لە جۆری ئاماددەکردنی‬ ‫بووک بۆ زاوا ئامادەکراوە‪ .‬نەریتی شارستانێتی‬ ‫ژن وەکو "کێڵگەی پیاو" دەبینێت‪ .‬نەریتێکی‬ ‫هاوشێوە لەناو کۆمەڵگاش جێگای باسە‪ .‬دەبێت‬ ‫پیاو وەکو ژنێک خۆی پێشکەش بە دەسەاڵت‬ ‫بکات‪ .‬ئەوانەی یاخی دەبن و خۆ پێشکەش‬ ‫ک��ردن پەسەند ن��اک��ەن‪ ،‬لە رێگای ش��ەڕەوە‬ ‫هەوڵی ئاماددە کردنیان دەدرێ��ت‪ .‬بەگوێرەی‬ ‫تێڕوانینی خ��وداوەن��دی چەرخی ناوین ژن‬ ‫بووونەوەرێکی ناتەواوە‪ .‬بۆ پاشکۆ و ئەندامێکی‬ ‫زۆر بێکاریگەری پیاو داخراوەتە نزمترین ئاست‪.‬‬ ‫کۆیالیەتی رەگ��ەزی گەیشتۆتە بێ واتاترین‬ ‫شێوەکانی خۆی‪ .‬بەشێوەیەکی بێ سنوور ژن‬ ‫دیاریەکە پێشکەش بە پیاو کراوە‪ .‬لەجیاتی‬ ‫م��رۆڤ‪ ،‬وەک��و موڵکێک هێندەی بخوازرێت‬ ‫دەکڕدرێت‪ ،‬دەفرۆشرێ‪ ،‬بەکاردەهێنرێ‪ .‬تەواوی‬ ‫ئایینەکانی دیکەی چەرخی ناوین لەگەڵ یەکتر‬ ‫لەنێو پێشبڕکێدان بۆ ئەوەی ئەم پیالنگێڕییە‬ ‫لەسەر مرۆڤایەتی پەیڕەو بکەن‪ .‬بە رەوشێکی‬ ‫وەها گەیشتوون کە دەڵێن؛ خۆزگە و هەزار‬ ‫رەحمەت لەچەرخی یەکەم‪ .‬لە مەسیحیەتدا‬ ‫ئەنگیزاسیۆن‪ ،‬لە ئیسالمیشدا داخستنی دەرگای‬ ‫ئیجتهاد (أجتهاد)‪ ،‬بەرفراوانترین تیرۆرە‬ ‫لەسەر پێکهاتەی زهنی مرۆڤ‪ .‬لەالیەکی دیکە‬ ‫پیالنگێڕی کۆشک لە گەشەدارترین سەردەمی‬ ‫خۆیدابوو‪ .‬ب��اوەڕی پەرستگا لە کۆشکەکان‬ ‫لە رێگای پیالنگێڕییەوە ئەنجامگیر دەبێت‪.‬‬ ‫هەردووکیان یەکتری دەخوڵقێنن و دێننە ئاراوە‪.‬‬ ‫وەکو رەنگدانەوەیەکی جیابوونەوەی چینایەتی‬ ‫کۆمەڵگا‪ ،‬دەرکردنی ئادەم و حەوا لە بەهەشت‬ ‫و مەحکوم کردنیان بە خزمەتکاری‪ ،‬رێکی‬ ‫ئ��ەم قۆناخە ه��ات��ووە‪ .‬جیاوازیەکی م��ەزن‬ ‫لەنێوان مرۆڤەکان دروست دەبێ؛ لەکاتێکدا‬ ‫خوداوەندەکانی سۆمەردەبن بە خولقێنەر‪،‬‬ ‫سەرلەنوێ بەندەکانی خۆیان وەکو خزمەتکار‬ ‫دەخولقێنن‪ .‬کێشمەکێش و خوڵقاندنی ئەنکی‬ ‫و نین هورساک ــ ئینانا لە میتۆلۆژیەکاندا‬ ‫لە کاتێکدا گوزارشت لە بەجێهێشتنی رۆڵی‬ ‫خولقێنەرانەی راب��ردووی ژن بۆ پلەی دووەم‬ ‫دەک��ات و لەبەر چاوانی دەخ��ات‪ ،‬لەالیەکی‬ ‫دیکەوە سەمبۆڵی شێوەی مرۆڤی کۆیلە و‬ ‫خزمەتکارە‪ .‬ئەو تابلۆیەی راهیبە سۆمەریەکان‬

‫کێشاویانە لە تەواوی دووالیزمی خودا ــ بەندە‬ ‫سیستەمەکانی دوات��ردا رۆڵ دەبینێ‪ .‬لەگەڵ‬ ‫ئ��ەوەی دەستنیشان کردنی ئەم بابەتە زۆر‬ ‫گرنگە‪ ،‬ئەوا دوورکەوتنەوەی پەرتووکە ئایینەکان‬ ‫و تەنانەت رەتکردنەوەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە‬ ‫کە دەب��ێ لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان رووی‬ ‫راستەقینەیان شاراوە و دەمامک کراو بێت‪ .‬ئەو‬ ‫ناسنامە خوداییانەی لە کۆمەڵگای سۆمەریەکاندا‬ ‫تەسەور کراوە‪ ،‬وەکو رەنگدانەوەیەکی جێگیر‬ ‫ب��وون و پێگەگرتنی هێزەکانی سروشت و‬ ‫کۆمەڵگایە‪ .‬لەگەڵ بواری خۆڕسکیدا‪ ،‬الیەنەکانی‬ ‫کۆمەڵگا دەردەکەوێتە پێش‪ ،‬پێبەپێ قورسایی‬ ‫و پایەی ژن ک��ەم دەبێتەوە‪ ،‬پێشکەوتنی‬ ‫سەرنجراکێش لە جیابوونەوەی مرۆڤی بەندە‬ ‫و خزمەتکار دەبینرێت‪ .‬لە کاتێکدا زیادبوونی‬ ‫هێزی سیاسیانەی کۆمەڵگا دەبێتە هۆکاری‬ ‫ئەوەی بە شێکی خواوەندەکان بەرز بنەوە و‬ ‫دەرکەونە پێش‪ ،‬هەندێ ناسنامەش وون دەبن و‬ ‫لە شێوەدا دووچاری گۆرانکاریەکی مەزن دێن‪.‬‬ ‫لە قۆناخی بابلدا هێزی رەهای مۆنارشییەت‬ ‫لە ب��ەرزب��وون��ەوەی خ��واوەن��د م��ەردۆک رەنگ‬ ‫دەداتەوە‪ .‬قۆناخی دواتری میتۆلۆژیای سۆمەر‬ ‫ئەوە نیشان دەدات کە ئیتر گەیشتونەتە بەر‬ ‫دەروازەی لەدایکبوونی ئایینە تاکخوداییەکان‪.‬‬ ‫کاتێک تیرە بەڕەچەڵەک سامیەکانی بیابانەکان‬ ‫کە بەهێز ب��وون‪ ،‬نە ژیانی ب��اوک��س��االری و‬ ‫(م��ۆن��ۆل��ۆک) چۆنیەکەکەی خ��ۆی��ان لەگەڵ‬ ‫شارستانیەتی س��ۆم��ەر دەک����ەن ب��ەی��ەک‪،‬‬ ‫خوداوەندەکانی میتۆلۆژیا لە نێو ش��ەڕدان‪.‬‬ ‫لە کاتێکدا کاریگەری ژن و شارستانیەتی‬ ‫سۆمەرنامێنێ و دەسڕدرێتەوە و داب و نەریتی‬ ‫باوکساالری تیرەکانی بیابان دەبێت بە هێزێکی‬ ‫سیاسی‪ ،‬ئیدی ئاراستەی خۆی بەرەو سەرەڕۆیی‬ ‫و مۆنارشێتی دەگرێت‪ .‬داب و نەریتی تیرەکانی‬ ‫بیابان لە کەسایەتی حاموڕابیدا بە شێوەی "من‬ ‫یاسام" بناخەی چەمکی پادشایەتی پێکدێنێت‪.‬‬ ‫لەهەمانکاتدا قووڵبوونەوە و چڕبوونەوەی‬ ‫ناکۆکی نێوان تیرەکان و ناو خ��ودی تیرە‪،‬‬ ‫بە شێوەی داب و نەریتی پێغەمبەر ئیبراهیم‬ ‫بەرامبەر بە هێزی ناوەندی سیاسی کە خۆی‬ ‫وەکو خودا دەبینێ‪ ،‬هێزێکی رکابەر دێنێتە‬ ‫ئاراوە‪ .‬پێغەمبەرایەتی رێگا لەپێش دابڕانێکی‬ ‫ریشەیی لە چەمکی ئایینی سۆمەریەکان‬ ‫دەکاتەوە‪ .‬بەرامبەر بە قۆناخی خوداوەندەکانی‬ ‫کە لە شێوە و رووخساری مرۆڤدان‪ ،‬چەمکێکی‬


‫ژنان‬

‫‪44‬‬

‫[~]‬ ‫[ساڵی سێیەم] [‪ [ ]2013/12/20‬ژماره‪]34‬‬

‫مرۆڤایەتی لەجۆری"هیچ کاتێک مرۆڤ نابێت بە‬ ‫خوداوەند" جێگای دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫لەم قۆناخەشدا بە تایبەتیش بە گوێرەی داب و‬ ‫نەریتی سامیەکان توندی یاساکانی کۆمەڵگای‬ ‫باوکساالری پشت ئەستوور بە پیاو‪ ،‬لە نزیکەوە‬ ‫پەیوەندی خۆی بەوە هەیە کە لە گەوهەری‬ ‫خۆیدا لەگەڵ یاساکانی دایکساالری و کەلتووری‬ ‫عەشتاری خوداوەندی کشتوکاڵ و سەردەمی‬ ‫نیۆلۆتیک ناکۆکە و لە قۆناخی بابلیەکاندا‬ ‫کەلتووری خوداوەندی ژنی سۆمەریەکان بەالوە‬ ‫ن��راوە‪ .‬ئیتر لەم قۆناخە ب��ەدواوە خوداوەندە‬ ‫ــ ژنی راب��ردوو‪ ،‬ئیتر لە ماڵی خۆیدا ژنێکی‬ ‫گوێڕایەڵە و بەنامووسە‪ .‬ئەمە لەوالوە بمێنێت‬ ‫کە لەگەڵ خ��وداوەن��دەک��ان��دا یەکسان نییە‪،‬‬ ‫کەوتۆتە نێو رەوشێک ناتوانێ دەنگ هەڵبڕێ‬ ‫و پێچەکەی الب���دات‪ ،‬ل �ه‌ب �ه‌ره‌وه ‌پێچەی لێ‬ ‫دەئاڵێنرێ‪ ،‬وەکو موڵکی تایبەتی پیاوی بەهێز‬ ‫وایە و لە ژووری تایبەتدا بەند دەکرێت‪ .‬لە داب‬ ‫و نەریتی ئیبراهیمدا موسا ئەمە زیاتر بەرەو‬ ‫پێش دەبات‪ .‬ئاستی بەرز و کاریگەری قووڵی‬ ‫کۆیالیەتی ژن لە عەرەبستان‪ ،‬گرێدراوی ئەو‬ ‫پێشکەوتنە مێژووییەیە‪ .‬مەریەمی دایکی عیسا‬ ‫بە گوێرەی کۆنترین شێوەی داب و نەریتەکان‬ ‫خوداوەندە‪ ،‬بەاڵم بەردەوام لە دەستدانی پایە و‬ ‫ستاتۆی ژن‪ ،‬لەسەردەمی لە دایکبوونی عیسادا‬ ‫بە تەواوی کەوتووە و بووە بە ئامرازێکی زاوزێ‬ ‫(زایین)‪ .‬لە ئاستی گشتیشدا بەمجۆرەیە‪ .‬لە‬ ‫م��اوەی نێوان (‪ 2000‬پ‪.‬ز تا ‪ )2000‬زایینی‬ ‫بەرامبەر بە شکانەوەی دەسەاڵتی سیاسی بە‬ ‫الی پیاو پێشکەوتنی لەمیانەی چەوسانەوە‬ ‫و زەبر و تەڵەکەبازیەوە‪ ،‬مێژووی ژن مێژووی‬ ‫ژێرترین (نزمترین) چینە‪ .‬بە گوێرەی کۆیالیەتی‬ ‫پیاو‪ ،‬بە هۆی تایبەتمەندێتی رەگەزیەوە ژن‬ ‫دووچار و مەحکومی کۆیالیەتیەکی زۆر سەختتر‬ ‫هاتووە‪ .‬لە قۆناخی بابلدا خوداوەند تیامات لە‬

‫یەک ئاست و رووبەڕوو لە شەڕدایە‪ ،‬تەنانەت‬ ‫لە سەردەمی موساشدا شەڕێکی دژواری لەگەڵ‬ ‫ماریامی خزمی لە ئارادایە‪ .‬بە سانایی ملکەچی‬ ‫بۆ موسا نەکردووە‪.‬‬ ‫گەرچی مەریەمی دایکی عیسا هیچ کاریگەری‬ ‫و رۆڵێکی نییە‪ .‬خودا (رەب) فووی تێکردووە‬ ‫ئەویش منداڵی بووە‪ .‬ئەمەش واتای بااڵدەستی‬ ‫رەهای پیاوە‪ .‬فوو کردن گ��وزارە لە زاڵبوون‬ ‫دەک��ات‪ .‬ئ��ەوە دەک��ات بە رەم��ز کە جگە لە‬ ‫ب��اوەش ک��ردن و بەخێو کردنی منداڵ هیچ‬ ‫رۆڵێکی دیکەی نەماوە‪ .‬خاڵێکی دیکەی گرنگ‬ ‫ئەوەیە لەمیانەی ناوبردنی ئەم فووکردنە بە رۆح‬ ‫ئەل قودس (رۆحی پیرۆز)‪ ،‬هەوڵدەدرێت ئەو‬ ‫هێزە خوداییەی کە لە ژندا نوێنەرایەتی دەکرێت‬ ‫چەواشە بکرێت‪ ،‬لە کەسێتی مەریەم ئەم هێزە‬ ‫دەدزرێ‪ .‬ئەوەی لە سۆمەریەکاندا لەگەڵ ئەمەدا‬ ‫کۆکە‪ ،‬خوداوەندی دایکە‪ .‬لە راستیدا ئەم بابەتە‬ ‫گرنگیەکی مەزنی ئایدیۆلۆژی هەیە‪ .‬ئەم ناسنامە‬ ‫ئایدیۆلۆژیە رۆڵێکی دیاریکراوی لەوەدا هەیە لە‬ ‫قۆناخی دەرەبەگایەتیدا کاریگەری و رۆڵی زیاتر‬ ‫لە دەست بدات و ژن بسڕدرێتەوە‪ .‬لەو رۆژە بە‬ ‫دواوە مەریەمەکان (ژنان) بەردەوام پاسیف و‬ ‫بێ کاریگەرن‪ ،‬بەبێدەنگی بەسەر منداڵەکانیاندا‬ ‫دەگرین‪ ،‬بە ت��ەواوی بە پیاوەوە گرێدراون‪،‬‬ ‫هەروەکو بەندکراوێکی ئەبەدی وان‪ .‬هەروەکو‬ ‫چۆن ئەم رەوشە هیچ پەیوەندیەکی بە سروشتی‬ ‫ژنەوە نییە‪ ،‬ئەوا پەیوەندی لەگەڵ بااڵدەستی‬ ‫مەزنی سیاسی پیاودا مسۆگەرە‪ .‬هەروەکو چۆن‬ ‫لە قۆناخێکدا سەردەمی خوداوەندە ژنەکان زاڵ‬ ‫و باو بوو‪ ،‬لە قۆناخی دەوڵەت و کۆمەڵگای‬ ‫چینایەتیشدا قۆناخی خوداوەندە پیاوەکان زاڵ‬ ‫و باوە‪ .‬ئەم راستینەیەی کە لە قوواڵیی مێژوو‬ ‫لەناو تاریکاییدا بە جێ هێڵدراوە و لەالیەنی‬ ‫پیاوەوە لەمیانەی چەمکی دووڕوویی نامووس ــ‬ ‫ماڵ دەمامک و پەردەپۆش کراوە‪ ،‬بەاڵم ئەمە‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫لەمیانەی ئاستی ئازادی کۆمەڵگا کە لە ئەنجامی‬ ‫تێکۆشانی ئازادیەوە دەخوڵقێندرێ‪ ،‬ئاشکرا و‬ ‫واتادار دەبێت‪.‬‬

‫گەرچی مەریەمی دایکی عیسا‬ ‫هیچ کاریگەری و رۆڵێکی نییە‪.‬‬ ‫خودا (رەب) فووی تێکردووە‬ ‫ئەویش منداڵی بووە‪ .‬ئەمەش‬ ‫واتای بااڵدەستی رەهای پیاوە‪.‬‬ ‫فوو کردن گوزارە لە زاڵبوون‬ ‫دەکات‪ .‬ئەوە دەکات بە رەمز کە‬ ‫جگە لە باوەش کردن و بەخێو‬ ‫کردنی منداڵ هیچ رۆڵێکی‬ ‫دیکەی نەماوە‬ ‫‪.........‬‬ ‫لە داب و نەریتی ئیبراهیمدا‬ ‫موسا ئەمە زیاتر بەرەو‬ ‫پێش دەبات‪ .‬ئاستی بەرز و‬ ‫کاریگەری قووڵی کۆیالیەتی‬ ‫ژن لە عەرەبستان‪ ،‬گرێدراوی‬ ‫ئەو پێشکەوتنە مێژووییەیە‬ ‫مەریەمی دایکی عیسا بە‬ ‫گوێرەی کۆنترین شێوەی داب‬ ‫و نەریتەکان خوداوەندە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەردەوام لە دەستدانی پایە و‬ ‫ستاتۆی ژن‪ ،‬لەسەردەمی لە‬ ‫دایکبوونی عیسادا بە تەواوی‬ ‫کەوتووە و بووە بە ئامرازێکی‬ ‫زاوزێ‬

‫ژیاننامەی گەریالی شەهید"هەكار ئەحمەد"‪ ،‬ناسراو بە"بڕیار"‬ ‫گەریالی شەهید"هەكار ئەحمەد"‪ ،‬ناسراو‬ ‫بە"بڕیار"‪ ،‬ناوی دایكی"زەهرا"یە و ناوی‬ ‫باوكی"ئەحمەد"ە و ساڵی"‪ "1982‬لەبەغداد‬ ‫لەدایكبووە و لەعەشیرەتی دۆسكییە‪.‬‬ ‫گ��ەری�لای ش��ەه��ی��د"ه��ەك��ار ئەحمەد"‪،‬‬ ‫ساڵی ‪ 2000‬لەگارێ بەشداری ریزەكانی‬ ‫گەریال بووە و لەگۆڕەپانەكانی"بادینان‪،‬‬ ‫خواكورك‪ ،‬قەندیل‪ ،‬دێرسیم و دەریای‬ ‫رەش م���اوەت���ەوە" و ل��ەب��ەرام��ب��ەر بە‬

‫ئەرتەشی داگیركەری ت��ورك بەدەیان‬ ‫ج���ار ب���ەش���داری ش����ەڕی ك�����ردووە‪.‬‬ ‫گەریال"بڕیار"‪ ،‬لە بەرواری"‪"2003/11/29‬‬ ‫ل��ەدەری��ای رەش��ی لەشەڕێكدا لەگەڵ‬ ‫ئ��ەرت��ەش��ی ت����ورك ش��ەه��ی��دب��ووە و‬ ‫تەرمەكەشی دەكەوێتە دەستی دوژمن و‬ ‫ساڵی ‪ 2004‬لەالیەن كۆمینی شەهیدانی‬ ‫پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان‬ ‫بەفەرمی شەهیدبوونی راگەیەندراوە‪.‬‬


‫پەرتووكی "ئەتڵەسی كەركوك"‪ ،‬گۆڕانكارییە كارگێریەكانی نێوان سااڵنی(‪ ،)1987-1947‬باس لە‬ ‫دیمۆگرافیای شاری كەركوكە دەكات كە لەئەنجامی سیاسەتی قڕكردنی جەستەیی‪ ،‬خاپوركردنی شارەدێ‬ ‫و گوندەكان‪ ،‬راگواستن و ئەنجامدانی گۆڕانكاریە كارگێڕیەكان لەالیەن رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی‬ ‫ئێراق پێكهاتووە‪ .‬ئەتڵەسی كەركوك لە الیەن"سهیل خورشید عزیز" ئامادە كراوە و"‪"130‬الپەرە وچواربەش و‬ ‫"‪"93‬نەخشە پێكهاتووە كە لەالیەن بەرێوەبەرایەتی چاپ و باڵوكردنەوەی سلێمانی بەچاپگەێنراوە‪.‬‬


Rojî Wilat

Organî Rageyandinî Partî Çareserî Dîmukratî Kurdistan [Jimarey: 34] [Salî: 2013]

‫گەریالی شەهید"هەكار‬ "‫ ناسراو بە"بڕیار‬،"‫ئەحمەد‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.