pkk,apo,pjak,ajans,sine,jin,jiyan,amed,qamislo,diyarbekir,efrin,kirmasan,hewler,hpg,pyd

Page 36

‫وﺗﺎر‬

‫‪٣۴‬‬

‫]~[‬ ‫] ﺴﺎڵی دووەم [ ] ‪ ] [ ٢٠١٢/١٠/٢٠‬ژﻤﺎرﻩ ‪[٢٢‬‬

‫ﻛﺎﺑﺮاﯾەﻛﯽ داﻣــﺎو و ﺧــﺎوەن ﻛەﺳﺎﯾەﺗﯿﯿەﻛﯽ‬ ‫ﺷێﻮێﻨﺮاو ﺑﻮو‪ ،‬ﻟەواﻧەﯾە ﺑێﮫێﺰﺗﺮﯾﻦ ﭘﯿﺎوی ﻻدێ‬ ‫ﺑﻮوﺑێ‪ ،‬ھەژار ﺑﻮو‪ ،‬ﻟە ﮔﻮزەراﻧﯿﺪا ﭘﺸﺘﯽ ﺑە‬ ‫ھەوڵ و ﻛﯚﺷﺸﯽ ﺧﯚی دەﺑەﺳﺖ‪ ،‬ﺑە ھەزار‬ ‫ﺣﺎڵ ژﯾﺎﻧﯽ ﺧﯚﻣﺎﻧﻤﺎن داﺑﯿﻦ دەﻛﺮد‪ ،‬دوﻋﺎﯾەﻛﯽ‬ ‫ھەﺑﻮو ﻟە ﻛﺎﺗﯽ ﺗﻮڕەﯾﺪا دوﭘﺎﺗﯽ دەﻛــﺮدەوە‬ ‫و دەﯾــﻮت‪ ":‬ﺧﻮا ﻧﺎن ﺑﻜﺎت ﺑە ﻛەروێﺸﻚ و‬ ‫ﺋێﻮەش ﺑﻜﺎت ﺑە ﺗﺎﻧﺠﯽ"‪ .‬واﺗﺎ ﺑــەدوای ﻧﺎن‬ ‫ﺑﻜەون و ﺑﯿﮕﺮﻧە دەﺳﺖ‪ ،‬ﻣەﺑەﺳﺘﯽ ﺋەوە ﺑﻮو‪،‬‬ ‫ﻧﺎن ﭘەﯾﺪاﻛﺮدن ﻛﺎرێﻜﯽ ﯾەﻛﺠﺎر دژوارە‪ ،‬ھەر‬ ‫ﻟەﺗە ﻧﺎﻧێﻚ ﺑﻜەوﺗﺎﯾەﺗە ﺳەر زەوی ﯾەﻛﺴەر‬ ‫ھەڵﯽ دەﮔﺮﺗەوە‪ ،‬ﻛﺎﺑﺮاﯾەﻛﯽ ﺷەرﻣﻦ ﺑﻮو و‬ ‫ﺗﺮوﺳﻜەﯾەك ھﯿﻮای ﻟە ﺗێﻜﯚﺷﺎﻧﺪا ﻧەدەﺑﯿﻨﯽ"‪،‬‬ ‫ﺑە‪‬م ھەر ﻟەو ﺗەﻣەﻧەدا ﻋﻮﻣەر‪ ،‬ﻋەﺑﺪوڵ‪‬ی‬ ‫ﻛــﻮڕی ﺧــﯚی دەﻧــﺎﺳــێ‪ ،‬ھــەر ﻟــەو ﻛﺎﺗەدا‬ ‫ﭘێﺸﺒﯿﻨﯽ ﺋەوەی دەﻛﺮد ﺋﺎﯾﻨﺪەﯾەﻛﯽ ﺳەﯾﺮ‬ ‫ﭼﺎوەڕواﻧﯽ ﻋەﺑﺪوڵ‪ ‬دەﻛــﺎت‪ ،‬ﺗﺎزە ﭼﻮﺑﻮوە‬ ‫ﺧﻮێﻨﺪﻧﮕﺎ‪ ،‬ﻛﺎﺗێﻚ ﻟە ﮔەڵ ﺑﺎوﻛﯿﺪا ﻟە ژێﺮ دار‬ ‫ﻓﺴﺘﻘەﻛﺎﻧﯽ ﮔﻮﻧﺪەﻛەﯾﺎن دادەﻧﯿﺸﺖ‪ ،‬ﻧەﯾﺪەزاﻧﯽ‬ ‫ﺑﺎوﻛﯽ ﻣﺸﺘﻮﻣڕی ﻟە ﮔەڵ دەﻛﺎت ﯾﺎن ڕێﻨﻤﺎﯾﯽ‬ ‫دەﻛــﺎت‪ ،‬ﺑــە‪‬م ﺟﺎرێﻜﯿﺎن ﺑە ڕووﻧــﯽ ﺑﺎوﻛﯽ‬ ‫دەڵێﺖ‪":‬ھێﻤﺎی دەروﻛﺮدﻧەوە وا ﺑە ﺗەﺧﺘﯽ‬ ‫ﻧێﻮﭼەواﻧﯽ ﻋەﺑﺪوڵ‪‬وە‪ ،‬ﺑﯚ ھەر ﻛﻮێﯿەك ﺑڕوا‬ ‫دەرﮔﺎی ﻟێ دەﺧﺮێﺘە ﺳەر ﭘﺸﺖ"‪.‬‬ ‫ﭘێﺪەﭼێ ﺋەو ھێﺰەی ﻟە دواﯾﺪا ﺋﯚﺟەﻻن ﻛﯚی‬ ‫دەﻛﺎﺗەوە ﺑﯚ وە‪‬ﻣﺪاﻧەوەی ﻻوازﯾەﻛﺎﻧﯽ ﺑﺎوﻛﯽ‬ ‫ﺑێ‪ ،‬ﺋﯚﺟەﻻن دەڵێ‪" :‬ﺑﺎوﻛﻢ ﺗﺎ ﺋەو ڕادەﯾە‬ ‫ﺑێﮫێﺰ ﺑﻮو ﻛە ﺋەﮔەر ﺗﻮﺷﯽ ﺷەڕ و ﺋﺎژاوە‬ ‫ﺑﺒﻮاﯾە‪ ،‬ﯾەﻛەم ﻛﺎرێﻚ ﻛە ﺑﯿﻜﺮداﯾە ﺋەوە ﺑﻮو ﺗﺎ‬ ‫ﻟﻮﺗﻜەی ﭼﯿﺎ ڕاﯾﺪەﻛﺮد و ﻟەوێ ﭘڕ ﺑەدەم ھﺎواری‬ ‫دەﻛﺮد‪ ،‬ھەﻧﺪێﻚ ﻟەو ﺟﻨێﻮاﻧەی ھەڵﺪەﺑﮋارد ﻛە‬ ‫ﺑە دڵﯽ ﺑﻮون و ڕوە و ﮔﻮﻧﺪ دەﯾڕﺷﺘﻦ‪ ،‬ﺑە‪‬م‬

‫ﺑە ﭘێﺸەﻧﮕﺎﯾەﺗﯽ ﺋﯚﺟەﻻﻧﯽ‬ ‫ﺳەرﻛێﺶ ﻛﯚﻣەڵێﻚ ﮔەﻧﺠﯽ ﻛﻮرد‬ ‫ﻟە ﻧﺎوﯾﺎﻧﺪا ﮔەﻧﺠﯽ ﺗﻮرﻛﯿﺶ ھەﯾە‪،‬‬ ‫ﺳﺎڵﯽ )‪ (١٩٧٨‬ﭘﺎرﺗﯽ ﻛﺮێﻜﺎراﻧﯽ‬ ‫ﻛﻮردﺳﺘﺎن )‪ (PKK‬دروﺳﺖ دەﻛەن‬ ‫و دﻧﯿﺎﯾەك ﻣەﺗﺮﺳﯽ و زەﺣﻤەﺗﯽ‬ ‫دەﺧەﻧە ﭘێﺶ ﺧﯚﯾﺎن‪ .‬ﻟە ﺋەﻧﺠﺎﻣﯽ‬ ‫ﺗێﻜﯚﺷﺎن و ﺳەرﻛێﺸﯿەﻛﺎﻧﯽ‬ ‫ﻛﻮڕە ھەژار و ﮔﻮﻧﺪﯾەﻛەی ﺋﺎﻣﺎرا‬ ‫و ﻛﯚﻣەڵێﻚ ﮔەﻧﺠﺪا ﺋەﻣڕۆ ﺑە‬ ‫ﻣﻠﯿﯚﻧﺎن ﻛەس دەڵێﻦ "ﺋێﻤە ﻛﻮردﯾﻦ‬ ‫و ﺑە ﻛﻮردﺑﻮوﻧﯿﺸﻤﺎن ﺷﺎﻧﺎزی‬ ‫دەﻛەﯾﻦ"‬

‫ﺧەڵﻜﯽ ﮔﻮﻧﺪ ﭘێﺪەﻛەﻧﯿﻦ‪ ،‬ﺟﻨێﻮدان ﮔەورەﺗﺮﯾﻦ‬ ‫ﻛﺎر ﺑﻮو ﻛە دەﯾﺘﻮاﻧﯽ ﺑﯿﻜﺎت‪ ،‬ڕووی ﺗێﺪەﻛﺮدم‬ ‫و دەﯾﮕﻮت ھەﺳﺘە ﺗﯚش ﺟﻨێﻮ ﺑﺪە‪ ،‬ﺑە‪‬م‬ ‫داﻧﯽ ﭘێﺪادەﻧێﻢ ﻛە ﻣﻦ ﺗەﻧﺎﻧەت ﻟەو ڕۆژاﻧەی‬ ‫ﻣﻨﺪاڵﯿﺸﺪا ﺷــێــﻮازی ﺟﻨێﻮداﻧﻢ ﺑە ڕاﺳﺖ‬ ‫ﻧەدەزاﻧﯽ و زۆر ﺗەرﯾﻖ دەﺑﻮﻣەوە و ﺟﻨێﻮداﻧﻢ‬ ‫ﭘێ ﻛﺎرێﻜﯽ ﮔﺮان ﺑﻮو‪ ،‬ﭼﻮﻧﻜە ﺗﺮۆﭘﻜﯽ ﭼﯿﺎ و‬ ‫ﺟﻨێﻮداﻧﻢ ﺑە ﺷێﻮازێﻜﯽ ﺧﺮاپ دەﺑﯿﻨﯽ‪ ،‬ﺑﯚم‬ ‫ﻗﻮت ﻧەدەﭼﻮون"‪.‬‬ ‫ﺋﯚﺟەﻻن ﻟە ﮔەڵ ﺑﺎوﻛێﻜﯽ ﺑەم ﺷێﻮەﯾەدا‬ ‫ﮔەورە دەﺑێ‪ ،‬ﺑە‪‬م ﻋﺎﯾﺸەی داﯾﻜﯽ ھەرﮔﯿﺰ‬ ‫وەﻛﻮ ﺑﺎوﻛﯽ ﻧﯿﯿە‪ ،‬ﺑە ﭘێﭽەواﻧەوە ﻛەﺳێﻜﯽ‬ ‫ﺗﯚڵەﺳێﻨە و ﺑە ﺷەڕ ﺗﯚڵەی ﺧﯚی دەﻛﺎﺗەوە‬ ‫ﻧەك ﺑە ﺟﻨێﻮدان‪ ،‬ﻋﺎﯾﺸە ژﻧێﻜﯽ ﺑەھێﺰ ﺑﻮو‪،‬‬ ‫ﺋەو ﻣﺎڵەوەی ھەڵﺪەﺳﻮڕاﻧﺪ و ﻣﻠﯽ ﻟەﺑەراﻧﺒەر‬ ‫ﭘﯿﺎودا داﻧەدەﻧەواﻧﺪ و ﻋﻮﻣەری ﺧﺴﺘﺒﻮوە ژێﺮ‬ ‫دەﺳە‪‬ﺗﯽ ﺧﯚﯾەوە‪ ،‬ﺋﯚﺟەﻻن ﺳەرﻛﻮﺗﻜﺮدن و‬ ‫ﺑێﮫێﺰی‪ ،‬ﺑە دەﺳە‪‬ت و ﺑێ دەﺳە‪‬ﺗﯿﺸﯽ ﻟەﻧﺎو‬ ‫ﺧێﺰاﻧەﻛەی ﺧﯚﯾﺪا ﺑﯿﻨﯽ‪" .‬ﻣﻦ ﻛەﺳێﻜﻢ ﺋەﻟﻒ و‬ ‫ﺑێﯽ ﺳﯿﺎﺳەت ھەم ﻟە ﺑﺎوﻛێﻜﯽ ﺑێ دەﺳە‪‬ت‬ ‫و داﯾﻜێﻜەوە ﻛە ھەوڵﯽ دەدا ﺑەھێﺰ ﺑێ و ھەم‬ ‫ﻟەو ھﺎوﺳەﻧﮕﯽ ھێﺰەی ﻛە ﻟە ﻧێﻮاﻧﯿﺎﻧﺪا ﭘەﯾﺪا‬ ‫ﺑﺒﻮو و ﻛەڵﻚ وەرﮔﺮﺗﻦ ﻟە ﺑﯚﺷﺎﯾﯽ دەرﺋەﻧﺠﺎﻣﯽ‬ ‫ﺋەم ﻣﻠﻤﻼﻧێﯿەوە ﻓێﺮﺑﻮوم"‪.‬‬ ‫ﻋﺎﯾﺸە ﻧەﺧﻮێﻨﺪەوارە و ﺧﻮێﻨﺪن و ﻧﻮﺳﯿﻨﯽ‬ ‫ﻧەدەزاﻧﯽ‪ ،‬ﺑە‪‬م دەﯾﺰاﻧﯽ ﺑە ﻟە ﺧﯚﺑﺎﯾﯽ و‬ ‫ﻓــﯿــﺰەوە ﺑــﮋی‪ ،‬ﻣەﺑﺪەﺋﯽ ﺗﯚڵەﺳەﻧﺪﻧەوەی‬ ‫ﺑەﺳەر ﺋﯚﺟەﻻﻧﺪا دەﺳەﭘﺎﻧﺪ‪ ،‬ﺟﺎرێﻜﯿﺎن ﻟە‬ ‫ﺷەڕﻛﺮدن ﻟە ﮔەڵ ﻣﻨﺪاڵێﻜﯽ ﮔﻮﻧﺪدا ﺋﯚﺟەﻻن‬ ‫ﺳەری دەﺷﻜێ‪ ،‬ﺑە ﮔﺮﯾﺎن دەﭼێﺘەوە ﻣﺎڵەوە‬ ‫و ﻻی داﯾﻜﯽ ﺷﻜﺎت دەﻛﺎت و دەڵێ ﻟێﯿﺎﻧﺪام‪،‬‬ ‫ﺑێﮕﻮﻣﺎن ﺑەم ﮔﺮﯾﺎﻧە داوای ﭘﺎرێﺰﮔﺎری ﻟە داﯾﻜﯽ‬ ‫دەﻛﺎت و وا ﭼﺎوەڕوان دەﻛﺎت داﯾﻜﯽ ﻟەﺳەری‬ ‫ﺑﻜﺎﺗەوە و داﻛﯚﻛﯽ ﻟێﺒﻜﺎت‪ ،‬ﺑە‪‬م داﯾﻚ ﻟە‬ ‫ﺑڕی ﺋەوەی ﺑﯿﭙﺎرێﺰێ و داﻛﯚﻛﯽ ﻟێﺒﻜﺎت‪ ،‬ﭘێﯽ‬ ‫دەڵێ‪" :‬ﯾﺎن دەﭼﯽ ﺗﯚڵەی ﺧﯚت دەﺳێﻨﯿﺘەوە‪،‬‬ ‫ﯾﺎن ﺟﺎرێﻜﯽ دﯾﻜە ﭘێ ﻧﺎﻧێﯿﺘەوە ﻧێﻮ ﺋەم ﻣﺎڵە"‪.‬‬ ‫داﯾﻜﯽ ﺋەﻣەی ﭘێ دەڵێ و دەری دەﻛﺎت‪ .‬ﺋەم‬ ‫ھەڵﻮێﺴﺘەی داﯾﻜﯽ ﻣەﺑﺪەﺋﯽ و ﻣﺎﯾەی ﺑێﺰاری‬ ‫ﺋﯚﺟەﻻن ﺑﻮو‪ ،‬ﺑە‪‬م ﺑﯚ ﺋەوەی داﯾﻜﯽ دەرﮔﺎی‬ ‫ﻟێﺒﻜﺎﺗەوە ﻧﺎﭼﺎر ﺑﻮو ﺑﭽێ ﺳەری ﺋەو ﻣﻨﺪاڵە‬ ‫ﺑﺸﻜێﻨێ ﻛە ﺳەری ﺷﻜﺎﻧﺪووە‪ ،‬ھەر ﺑﯚﯾە ﻟەم‬ ‫ﺷەڕاﻧەدا ﺳەری زۆر ﻣﻨﺪاڵ دەﺷﻜێﻨێ‪ ،‬ﺑە‪‬م ﻟە‬ ‫ﭼەﻧﺪﯾﻦ ﻻوە ﺳەری ﺋﯚﺟەﻻﻧﯿﺶ دەﺷﻜێﻨﺮێﺖ‪.‬‬ ‫داﯾﻜﯽ زۆری ﺑﯚ دەھێﻨﺎ و ﭘێﯽ دەوت‪ ":‬ﻟە‬ ‫ﺟﯿﺎﺗﯽ ﺋــەوەی ﺑە ﮔﺮﯾﺎﻧەوە ﺑێﯿﺘەوە‪ ،‬ﺑﭽﯚ‬ ‫ﺗﯚڵەی ﺧﯚت ﺑﺴﺘێﻨەوە و ﺗەﻧﺎﻧەت ﺋەﮔەر ﺋەوە‬ ‫ﺑﺒێﺘە ھﯚی ﻣﺮدﻧﯿﺸﺖ‪ .‬ﺑەو ﺷێﻮازە ﻋﺎﯾﺸە‬ ‫ﭘﺎڵﯽ ﺑە ﺋﯚﺟەﻻﻧەوە دەﻧــﺎ ﺗﺎ ﻛێﺸﻤەﻛێﺶ‬ ‫ﺑﻜﺎت‪ ،‬ھەر ﺑﯚﯾە ﺋﯚﺟەﻻن ﻟە داﯾﻜﯿەوە ﻓێﺮی‬ ‫ﻣﻠﻤﻼﻧێ دەﺑێ"‪.‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ﺋﯚﺟەﻻن ﻟە ﺑﯿﺮەوەرﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺧﯚﯾﺪا دەڵێ‪:‬‬ ‫"دەﻣەوێ ڕووداوێﻚ ﻟەﺳەر ﺑﺎوﻛﻢ ﺑﺎس ﺑﻜەم‪،‬‬ ‫ﺋەم ﻛﺎﺑﺮا داﻣﺎوە ﻛە دەھﺎﺗەوە ﻣﺎڵەوە داوای‬ ‫ﻟەﺗە ﻧﺎﻧێﻜﯽ دەﻛــﺮد‪ ،‬داﯾﻜﻢ ﻟەﺗە ﻧﺎﻧەﻛەی‬ ‫دەھێﻨﺎ و ﭼەﻧﺪ ﻗﺴەﯾەﻛﯽ ﺑە ﺑﯚڵە ﺑﯚڵ‬ ‫ﺗێﺪەﮔﺮت‪ ،‬ﺋەوﯾﺶ ھەر ﻛە وەری دەﮔﺮت ﺋﺎوڕی‬ ‫ﻟێ دەداﻣەوە و دەﯾﻮت‪ ":‬ﻛﻮڕم ﻋەﺑﺪوڵ‪ ‬ﺋەم‬ ‫ژﻧە ﺟﺎرێﻜﯽ ﺗﺮ دەﺳﺘﯽ ﭘێﻜﺮدەوە ھﺎﻧێ ﺗﯚ‬ ‫ﺑﯿﺨﯚ ﻣﻦ ﻧﺎﺗﻮاﻧﻢ ﺑﯿﺨﯚم"‪ .‬ﺋەﻣەی دەوت و ﻓڕێﯽ‬ ‫دەداﯾە ﺳەر ﺋەرز‪ ،‬واﺗﺎ ڕەوﺷەﻛە ﺑەم ﺷێﻮەﯾە‬ ‫ﭘڕ ﻛێﺸە ﺑﻮو‪ ،‬ﺑﺮﯾﺘﯽ ﺑﻮو ﻟە ﻣﻠﻤﻼﻧێﯿەﻛﯽ‬ ‫ھەﻣﯿﺸەﯾﯽ‪ ،‬ﺷەو و ڕۆژ ﺑە ﺑەرﭼﺎوﻣەوە ﺑﮕﺮە‬ ‫و ﺑەردەﯾﺎن ﺑﻮو‪ ،‬ﻣﻨﯿﺶ ﺑەرھەﻣﯽ ﻧﺎوەﻧﺪێﻜﯽ‬ ‫ﯾەﻛﺠﺎر ﻧﺎﻛﯚﻛﻢ"‪.‬‬ ‫ﺑێﺰار ﺑــﻮون ﻟــەم ﻧــﺎوەﻧــﺪە ﻧﺎﻛﯚﻛە دەﺑێﺘە‬ ‫ھﯚی ﮔەﺷەﻛﺮدﻧﯽ ھەﺳﺘﯽ ﺳــەوداﺳــەری و‬ ‫ﭘەﯾﻮەﺳﺒﻮوﻧﯽ ﺋﯚﺟەﻻن ﺑە ﺷﺎﺧەﻛﺎﻧەوە‪،‬‬ ‫ﺋﯚﺟەﻻن ﻟەو ﺷێﻮازی ژﯾﺎﻧە ﺑێﺰار دەﺑێ‪،‬‬ ‫ﺑێﺰارﺑﻮون ﻟە ﺟﻨێﻮداﻧﯽ ﺑﺎوﻛﯽ‪ ،‬ﻟە ﺑﯚڵە ﺑﯚڵ‬ ‫و ﻣﻠﻤﻼﻧێﻜﺎﻧﯽ داﯾﻜﯽ‪ ،‬ﺳەﭘﺎﻧﺪﻧﯽ ھەﺳﺘﯽ ﺗﯚڵە‬ ‫ﻛﺮدﻧەوە و ﻣﻠﻤﻼﻧێ ﺑەﺳەرﯾﺪا‪ ،‬ﺋەو ﺷێﻮازە‬ ‫ﻧەرﯾﺘێﻜﯽ ﺗﺮﺳﻨﺎك ﺑﻮو ﺧێﺰان داﯾﺴەﭘﺎﻧﺪﺑﻮو‪.‬‬ ‫ﺋﯚﺟەﻻن ھەر ﻟەوﻛﺎﺗەوە ﮔﻮﻣﺎﻧﯽ ﺑەراﻣﺒەر‬ ‫ﺑەھﺎﻛﺎﻧﯽ ﺧێﺰان ﻻدروﺳــﺖ دەﺑــێ‪ ،‬ﺋەو ﺑە‬ ‫ﺋﺎواﺗﯽ ﭼەﻧﺪ ﻛﺎرێﻜﯽ ﺟﯿﺎوازەوە ﺑﻮو‪ ،‬ﺧەﯾﺎڵﯽ‬ ‫ﻓــﺮاوان ﺑﻮو ﻧەﯾﺪەوﯾﺴﺖ ﻟە ژێﺮ ﺑــﺎری ﺋەو‬ ‫ﻧەرﯾﺘﺎﻧەدا ﺑﺨﻨﻜێ‪ ،‬ﺧێﺰان دەﯾﻮﯾﺴﺖ ﻟەﻧﺎو‬ ‫ﻧەرﯾﺖ و ﻣﻠﻤﻼﻧێﻜﺎﻧﯽ ﺧﯚﯾﺎﻧﺪا وﻧﯽ ﺑﻜەن و‬ ‫ﭘێﯿﺎن دەوت‪ ":‬ﺗﯚ ﺑﯿﺮ ﻟە ﺷەرەﻓﯽ ﺧێﺰاﻧەﻛەت‬ ‫ﻧﺎﻛەﯾﺘەوە‪ ،‬دەﺳﺘﺖ ﻟێﺪەوەﺷێﻨﺮێ و وە‪‬م‬ ‫ﻧﺎدەﯾﺘەوە‪ .‬ھەﻣﯿﺸە ھﺎﻧﯿﺎن دەدا و دەﯾﺎﻧﮕﻮت‬ ‫ﺋێﻤە دوژﻣﻨﻤﺎن ھەﯾە‪ ،‬ﻛە ﮔەورە ﺑﻮوی ﺷەرەﻓﯽ‬ ‫ﺧﯚت دەﻛڕﯾﺘەوە و ﺑەرﭘەرﭼﯿﺎن دەدەﯾﺘەوە"‪.‬‬ ‫ﺋﯚﺟەﻻن ﻟەﻧﺎو ژﯾﻨﮕەﯾەﻛﯽ ﺑەم ڕەﻧﮕەدا ﮔەﺷە‬ ‫دەﻛﺎت‪ ،‬ﺋەﮔەر ﭼﯽ ﺋەم ژﯾﻨﮕە ﭘڕ ﻟە ﻣﻠﻤﻼﻧێﯿە‬ ‫ﻛﺎرﯾﮕەرﯾەﻛﯽ ﮔـــەورە ﻟــەﺳــەر ﻛەﺳﺎﯾەﺗﯽ‬ ‫ﺋــﯚﺟــەﻻن دروﺳـــﺖ دەﻛـــﺎت‪ ،‬ﺑــە‪‬م ﺋــەو ﻧە‬ ‫داﯾﻜﯽ و ﻧە ﺑﺎوﻛﯽ‪ ،‬ﭘەﯾڕەوی ھﯿﭽﯿﺎن ﻧﺎﻛﺎت‪،‬‬ ‫ﺋەو ﺧێﺰاﻧﺎﻧەی داﯾﻜﯽ ﺑە دوژﻣﻨﯿﺎن دادەﻧێ‬ ‫ﺋەم ﻣﻨﺪاڵەﻛﺎﻧﯿﺎن دەﻛﺎت ﺑە ھﺎوڕێﯽ ﺧﯚی‪،‬‬ ‫ھەروەھﺎ ﺑێ ﭼﺎرەﯾﯽ و ﺟﻨێﻮداﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺑﺎوﻛﯿﺸﯽ‬ ‫ﭘێ ڕاﺳﺖ ﻧﺎﺑێ‪.‬‬ ‫ھﺎوﻛﺎت ﺋەو ﻧﺎوﭼەﯾەی ﺋﯚﺟەﻻن ﺗێﯿﺪا ﮔەورە‬ ‫دەﺑێﺖ ﻧﺎوﭼەی ﺋﻮرﻓﺎ‪ ،‬ﺧﺎوەن ﻓﺮە ڕەﻧﮕﯿەﻛﯽ‬ ‫ﻧەﺗەوەﯾﯿﯿە‪ .‬ﺑﯚ ﻧﻤﻮﻧە‪ :‬ﺋەرﻣەﻧﯽ‪ ،‬ﺗﻮرك‬ ‫و ﺗەﻧﺎﻧەت ﻋەرەﺑﯿﺶ ھــەﺑــﻮون‪ ،‬ﺑەﺷێﻜﯽ‬ ‫ﺑەرادەرەﻛﺎﻧﯽ ﺑﺎوﻛﯽ ﺋەرﻣەﻧﯽ ﺑﻮون‪ ،‬ھەروەھﺎ‬ ‫ﻧەﻧﻜﯽ ﺋﯚﺟەﻻن ﻟە داﯾﻜﯿەوە ﺧەڵﻜﯽ ﮔﻮﻧﺪی‬ ‫)ﺋەراك( ﺑﻮوە ﻛە ﻻدێﯿەﻛﯽ ﺗﻮرك ﻧﺸﯿﻨە‪.‬‬ ‫ﺋەم ﻓﺮە ڕەﻧﮕﯿﯿە ﻧەﺗەوەﯾﯿە ھﯚﻛﺎرێﻜە ﺑﯚ‬ ‫ﺋەوەی ﺋﯚﺟەﻻن ﺷــﺎرەزای ﻛەﻟﺘﻮر و داب و‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.