دﯾﺪار
١۶
]~[ ] ﺴﺎڵی دووەم [ ] ] [ ٢٠١٢/١٢/٢٠ژﻤﺎرﻩ [٢٤
Roji_Wilat@yahoo.com
ﺋﺎڵﺪار ﺧەﻟﯿﻞ ":ﻣﯿﺘﯽ ﺗﻮرك و ﺑەرھەڵﺴﺘﻜﺎراﻧﯽ ﺳﻮرﯾﺎ ﻟە دژی ﻛﻮرد ﭘێﻜەوە ﻛﺎر دەﻛەن"
"ھەﻧﺪێﻚ ﻻﯾەن ﻟە ﻧﺎو ﺋەﻧﺠﻮوﻣەﻧﯽ ﻧﯿﺸﺘﻤﺎﻧﯽ ﻛﻮرددا ﯾەﻛێﺘﯽ ﻛﻮرداﻧﯿﺎن ﻧﺎوێﺖ"
ﺋەﻧﺪاﻣﯽ دەﺳﺘەی ﺑــﺎی ﻛــﻮردان ﻟە ﺳﻮرﯾﺎ ﺗﯿﺸﻚ دەﺧﺎﺗە ﺳەر ﺋﺎڵﻮزﯾەﻛﺎﻧﯽ ﺳەرێﻜﺎﻧﯽ و ھﺎوﻛﺎت ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﻛﺎﻧﯽ ﺋەم دواﯾﯿەی ھەوﻟێﺮ و دەڵێﺖ ":ﻟێﭙﺮﺳﯿﻨەوەی ﻓەرﻣﺎﻧﺪاری ﯾەﭘەﮔە ﻟە ﺣەﻟەب"ﻧﯚژﯾﻦ دێــﺮﯾــﻚ" ﻛە ﻟە ﻻﯾەن ﺑەرھەڵﺴﺘﻜﺎراﻧﯽ ﺳﻮرﯾﺎوە دﯾﻞ ﻛﺮاﺑﻮو ،ﻟەﻻﯾەن دەزﮔــﺎی ھەواڵﮕﺮی ﻣﯿﻠﻠﯽ ﺗﻮرك"ﻣﯿﺖ"ەوە ﺑەرێﻮە ﭼﻮوە ،ﺋەو رووداوە ﭘﺸﺘڕاﺳﺖ دەﻛﺎﺗەوە ﻛە ﻣﯿﺘﯽ ﺗــﻮرك و ﺑەرھەڵﺴﺘﻜﺎراﻧﯽ ﺳﻮرﯾﺎ ﻟە ﮔەڵ ﯾەﻛﺘﺮ ﻟە دژی ﻛــﻮردان ﻛﺎر دەﻛەن. ﺧەﻟﯿﻞ ھــﺎوﻛــﺎت دەڵــێــﺖ ":ﻟــەﺑــەر ﺋــەوەی دەﺳــﺘــەﻛــەﻣــﺎن ﻟــە ھــەوﻟــێــﺮ راﮔــەﯾــﺎﻧــﺪﺑــﻮو، ھەوڵﻤﺎﻧﺪا ﻛە ھەﻧﺪێﻚ ﻣﮋار ﻟەوێﺪا ﺗﺎوﺗﯚی ﺑﻜەﯾﻦ ،ﭼﻮﻧﻜە ﺋەﻟﭙﺎرﺗﯽ و ﻧﻮێﻨەراﻧﯿﺎن ﻧەدەھﺎﺗﻨە ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﻛﺎﻧﯽ دەﺳﺘەی ﺑﺎوە". ﺋﺎ /رۆژی وت
ﭘﺮﺳﯿﺎر /ﻛێ و چ ﻻﯾەﻧێﻚ ھﯚﻛﺎری ﺋﺎڵﻮزﯾﯿەﻛﺎﻧﯽ ﺳەرێﻜﺎﻧﯽ ﺑﻮون و ﺑﯚ ﭼﯽ دەﯾﺎﻧەوێﺖ ﺋەم ﻧﺎﻛﯚﻛﯿﺎﻧە ﻗﻮڵ ﺑﻜەﻧەوە؟ وەم /زۆر ھەرێﻢ ﻛە زۆرﺑــەی داﻧﯿﺸﺘﻮاﻧﯽ ﻛﻮردن ،ﻟە ژێﺮ ﻛﯚﻧﺘﺮۆﻟﯽ ﺋێﻤەداﯾە ،ﺑەم ﻟە ﺷﻮێﻨێﻜﯽ وەﻛــﻮ ﺳەرێﻜﺎﻧﯽ ﻛە داﻧﯿﺸﺘﻮاﻧﯽ ﻋەﺗﺮەﺑﯿﺸﯽ ھەﯾە ،ﺑە ھەﺳﺘﯿﺎری ھەڵﺴﻮﻛەوت دەﻛەﯾﻦ و دەﺟﻮﻟﯿﻨەوە .دوو ﮔﺮوﭘﯽ ﺋەﻟﻘﺎﻋﯿﺪە ﻟە ﻻﯾەن دەوڵەﺗﯽ ﺗﻮرﻛەوە دەرﺑﺎزی ﺳەرێﻜﺎﻧﯽ ﺑﻮون و ﻟە رۆژی ﺳێﯿەﻣﺪا ﻟە ﻧﺎﻛﺎو ھێﺮﺷﯿﺎن ﺑﺮدە ﺳەر ﮔەرەﻛﯽ ﻛﻮردان و ﺋێﻤەش ﻟە دژی ﺋەﻣە ﺷەڕﻣﺎن ﻛﺮد و ﺑەرﺧﯚداﻧێﻜﯽ ﺑێ وێﻨەﻣﺎن ﻧﯿﺸﺎﻧﺪا. ﺑەرھەڵﺴﺘﻜﺎران وﺗﻮوﯾﺎﻧە ﺑﯚ ﺋەوەی ﭘﺎﻟﭙﺸﺘﯽ و ﭘﺸﺘﯿﻮاﻧﯽ ﺳەرﺑﺎزی ﺗﻮرﻛﯿﺎ راﻧەوەﺳﺘێﺖ ،ﺋەوان ﻟە ﺳەرێﻜﺎﻧﯽ ﺷەڕﯾﺎن ﻛﺮدوە .ﻟە ﺋەﻧﺠﺎﻣﯽ دﯾﺎﻟﯚگ و ﮔﻔﺘﻮﮔﯚدا ،ﺷەڕ و ﭘێﻜﺎداﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺳەرێﻜﺎﻧﯽ و ﺣەﻟەب راوەﺳﺘێﻨﺮاوە .ھەروەھﺎش ﻟێﭙﺮﺳﯿﻨەوەی ﻓەرﻣﺎﻧﺪاری ﯾەﭘەﮔەی ﺣەﻟەب ”ﻧﻮژﯾﻦ دێﺮﯾﻚ“ ﻛە ﻟە ﻻﯾەن ﺑەرھەڵﺴﺘﻜﺎراﻧﯽ ﺳﻮرﯾﺎوە دﯾﻞ ﻛﺮاﺑﻮو، ﻟە ﻻﯾەن دەزﮔﺎی ھەواڵﮕﺮی ﻣﯿﻠﻠﯽ ﺗﻮرك )ﻣﯿﺖ( ەوە ﺑەرێﻮە ﭼــﻮوە .ﺋەو رووداوە ﭘﺸﺘﺮاﺳﺖ دەﻛﺎﺗەوە ﻛە ﻣﯿﺘﯽ ﺗﻮرك و ﺑەرھەڵﺴﺘﻜﺎراﻧﯽ ﺳـــﻮرﯾـــﺎ ﻟـــە ﮔـــەڵ ﯾــەﻛــﺘــﺮ ﻛـــﺎر دەﻛــــەن.
ﭘەﯾەدە ﻧە دوژﻣﻨﯽ ﮔەﻟە ،ﺋێﻤە ﻟە دژی رژێﻤەﻛﺎﻧﯿﻦ. دەوڵەﺗﯽ ﺗﻮرك ﺗﺎ ﺋێﺴﺘﺎش ﺑﯚ دﯾﺎﻟﯚگ و ﮔﻔﺘﻮﮔﯚ ﻟە ﮔەڵﻤﺎﻧﺪا ﺋﺎﻣﺎدە ﻧﯿﯿە .ﮔەﻻﻧﯽ ﻋــەرەب و ﻛﺮﯾﺴﺘﯿﺎن ﺑەرەو ھەرێﻤﯽ ﻛﻮردان رادەﻛەن ،ﻟە ھەرێﻤﯽ ﻛﻮرداﻧﯿﺶ ﻛێﺸەی ﺋﺎزوﻗە ھەﯾە .ﺑە ﻻﻧﯽ ﻛەﻣەوە ﻣﻠﯿﯚﻧێﻚ ﻛەس ﻛە ﻧﯿﻮەﯾﺎن ﻛﻮردن ﻟە ھەرێﻤەﻛﺎﻧﯽ ﺗﺮی ﺳﻮرﯾﺎ ﺑە ھﯚی ﺷەر ِو ﭘێﻜﺎداﻧەﻛﺎﻧﺪا ﺑﯚ رۆژﺋﺎوای ﻛﻮردﺳﺘﺎن ھەڵﮫﺎﺗﻮوﻧە. ﭘﺮﺳﯿﺎر /ﭘﺎش ﺋﺎڵﻮزﯾەﻛﺎﻧﯽ ﺳەرێﻜﺎﻧﯽ ﺟﺎرێﻜﯽ ﺗــﺮ دەﺳــﺘــەی ﺑــﺎ ﻟــە ھەوﻟێﺮ ﻛﯚﺑﻮوەوە ﺑﯚ ﭼﯽ؟ ﺑﯚ ﭼﯽ ﻟە ھەوﻟێﺮ؟ وەم /ﻟەﺑەر ﺋــەوەی ﺋەم دەﺳﺘەﯾە ﻟەوێ راﮔەﯾەﻧﺮاﺑﻮو ،ﺋێﻤە ھەوڵﻤﺎﻧﺪا ھەﻧﺪێﻚ ﻣﮋار ﻟەوێ ﺗﺎوﺗﻮێ و روون ﺑﻜەﯾﻨەوە ،ﻟە ﻛﺎروﺑﺎری ﻣﺎوەی ﭼﻮار ﻣﺎﻧﮕﯽ دوای ﺋﺎواﻛﺮدﻧﯽ دەﺳﺘەی ﺑﺎدا ﻛێﺸەﯾەﻛﯽ زۆر ھﺎﺗﻨە ﺋﺎراوە و دژاﯾەﺗﯿﻜﺮدﻧێﻜﯽ
زۆر ھەﺑﻮو و رێﮕﺮی ﻟە ﮔەﺷەﻛﺮدﻧﯽ ﯾەﻛێﺘﯽ دەﻛـــﺮد .ﺗەﻧﺎﻧەت ﮔەﯾﺸﺘە ﺋﺎﺳﺘێﻜﯽ وەھﺎ ﻛە ﭼﯿﺘﺮ ﺋەﻟﭙﺎرﺗﯽ و ﻧﻮێﻨەراﻧﯿﺎن ﻧەدەھﺎﺗﻨە ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﻛﺎﻧﯽ دەﺳﺘەی ﺑــﺎوە ،ﻧﻮێﻨەراﻧﯽ ﭘﺎرﺗﯽ ﯾەﻛێﺘﯽ ﺋﺎﻣﺎدە ﻧەدەﺑﻮون و ﻟە ﮔەڵ ﺋەوەﺷﺪا ﺋەﻧﺠﻮﻣەﻧﯽ ﺋەو ﭘﺎرﺗە ﻧﻮێﻨەرێﻜﯽ ﺗﺮﯾﺸﯽ دەﺳﺘﻨﯿﺸﺎن ﻧەدەﻛﺮد .ﺋێﻤە ﻟەﺳەر ھەﻧﺪێﻚ ﻛﺎر و ﺧەﺑﺎت ﺑڕﯾﺎرﻣﺎن دەدا ،ﺑەم ﺋەﻧﺠﻮﻣەﻧﯽ ﺋەوان ﺑەﺷﺪارﯾﺎن ﻧەدەﻛﺮد و دەﻧﮕﯿﺎن ﻧەدەدا .ﯾﺎن ﺋەوەﺗﺎ ﭘێﻜەوە ﻛﺎر دەﻛەﯾﻦ ،ﯾﺎﺧﻮد ﺑﺎ ﯾەﻛﺘﺮ ﻧەﺧەڵەﺗێﻨﯿﻦ .ﻟەﺳەر ﺋەو ﺑﻨﺎﺧەﯾە ھﺎﺗﯿﻦ .ﺑەر ﻟە ھﺎﺗﻨﯿﺸﻤﺎن ﺑەڕێﻮەﺑەراﯾەﺗﯽ ﺋەﻧﺠﻮﻣەن ھﺎﺗﺒﻮون و ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﯾﺎن ﻛﺮدﺑﻮو". ﭘﺮﺳﯿﺎر /ﻟەو ﻛﯚﺑﻮوﻧەوەﯾەدا زﯾﺎﺗﺮ ﭘێﺪاﮔﺮﯾﺘﺎن ﻟـــەﺳـــەر چ ﺧــﺎڵــێــﻚ ﻛــــــﺮدەوە؟ ﺑـــﯚ ﭼــﯽ؟ وەم /ﻟە ﺑــﺎرەی ﺑــﺮەودان ﺑە ﯾەﻛێﺘﯽ ﻧێﻮان